بیکەیت گەر فەرمانڕەوای گشتی فەرمانیشی پێکردی . – ٢٤ئەو فەرماندە سەربازیەی کە پێشڕەوی دەکات هیچ بیر لە ناوبانگی خۆی ناکاتەوە ،ناترسێ لە پاشەکشە کردن کە ناوی دەزڕێت لەسەر ئەو باوەڕەی کە دەبێ خزمەتی واڵت و شا بکات ،ئەو فەرماندەیە دوڕی تاجی دەوڵەتە. – ٢٥بنواڕە سەربازەکانت وەک ئەوەی مناڵی خۆت بن ،بەدوات دەکەون بۆ هەرە ناخۆشترین شوێنەکان ،بنواڕە لێیان وەک خۆشەویست ترین کوڕەکانت ، لەگەڵتا خۆیان بە کوشت دەدەن . – ٢٦تۆ چەند باش بیت ،بەاڵم نەتوانی وا بکەیت سەربازەکانت سنوری دەسەاڵتت بزانن ،چەند دڵت باش بێت بەاڵم نەتوانی فەرمانەکانت بسەپێنی ، لەسەر ئەوەشەوە نەتوانی ئاژاوەو پشێوی دابمرکێنیتەوە ،سەربازەکانت وەک مناڵی نازداریان لێ دێت هەرچی سوودو قازانجە نایان بێت . – ٢٧گەر زانیمان سەربازەکانمان توانای هێرشیان هەیە ،بەاڵم نەمانزانی دوژمن ڕێ بەهێرش نادات ،ئەو کاتە ئێمە نیوەی ڕێی سەرکەوتنمان بڕیوە . – ٢٨گەر زانیمان دوژمن لە دۆخێکدایە هێرشی بۆ بکرێت ،بەاڵم سەربازەکانی خۆمان لەو دۆخەدا نەبوون ،ئێمە نیوەی سەرکەوتنمان بڕیوە . – ٢٩گەر زانیمان دوژمن لە دۆخێکدایە دەتوانرێ هێرشی بۆ بکرێت ، سەربازانی خۆشمان لە دۆخی هێرش بردندان ،بەاڵم نەمانزانی سروشتی گۆڕەپانی جەنگ بێ کەڵکە ،هێشتا ئێمە لە نیوەی ڕێگای سەرکەوتنین . – ٣٠بەو پێیە سەربازی ئامادەو شارەزا ،کە دەکەوێتە جواڵن تووشی دڵە ڕاوکێ و شڵەژان نابێت ،کە سەربازگە دادەنێت هیچ زیانێک ناکات . ٣٦