– ٢٦لەشەڕی شەودا ئاگرکردنەوەو تەپڵ لێدان ،لە شەڕی ڕۆژیشدا بەرزکردنەوەی درووشم و ئااڵ وەک وریا کردنەوەی گوێ و چاوی سەربازانی سوپاکەت . – ٢٧شیاوە سوپایەکی تەواو گیانی لێ سەندرابێت ،فەرماندەیەکی بااڵش هۆشی لێ دزرابێت. – ٢٨سەرباز بەیانیان گیان لەسەر دەستەو بە پەرۆشە ،لە دوای نیوەڕۆیان لە الی ئااڵکەیەتی ،ئێوارەش بیری الی گەڕانەوەیە بۆ سەربازگەکەی. – ٢٩فەرماندەی ژیر ،پەالماری سوپایەک نادات کە ورە بەرزوو بە پەرۆشە ، بەڵکو پەالماری سوپایەک دەدات کە ڕوو لە گەڕانەوەیە ،ئەوەیە هونەری لێکۆڵینەوە لە هەواو هەوەس یا ئارەزوەکان . – ٣٠ئارامی و هێمنی لە چاوەڕوانی دەرکەوتنی شێوان و شڵەژانی دوژمن-: ئەوەش هونەری دان بەخۆدا گرتنە . – ٣١نزیکی ئامانجەکەتیت کاتێ کە دوژمن دوورە بە حەساوەییەوە لە چاوەڕوانی دوژمندا کە پەلەیەتی و تاودەدا ،تۆ تێر و لە کاتێکدا دوژمن برسی -:ئەوە هونەری مێرخاسی و ئامادەکاریە. – ٣٢خۆ دوور گرتن لە دوژمنێک لەوپەڕی ئاگاییدایە ،هەروەها پەالمار نەدانی دوژمنێک لە هێمنی و باوەڕ بەخۆبووندایە -:ئەوەیە هونەری تێگەیشتن لە دۆخەکان . – ٣٣بەڵگە نەویستە کە نابێ پەالماری دوژمن بدەیت بۆ سەربەرەو ژووری ، هەروەها لەبەرەو خواریش کە لە بەرزیەوە دێت . – ٣٤بە دووی دوژمنێک مەکەوە وا نیشان دەدات هەڵدێت ،پەالماری ٢٩