Govari jnan

Page 18

‫پەیامی یەكیەتیی الوانی دێموكراتی كوردستانی‬ ‫ئێران بۆدووهەمین كۆنگرەی یەكیەتیی ژنانی‬ ‫دێموكراتی كوردستانی ئێران‬ ‫لە الیەن یەكیەتیی الوانی دێموكراتی كوردستانی‬ ‫ئێرانەوە بە بۆنەی گرتنی دووهەمین كۆنگرەی‬ ‫یەكیەتیەكەتانەوە گەرم ترین پیرۆزبایی خۆمان‬ ‫ئاراستەی سەرجەم ئەندامانی یەكیەتیی ژنان و‬ ‫بەتایبەت ئەندامانی بەرێزی كۆنگرە و ژنانی خەباتگێڕ‬ ‫و یەكسانی خوازی كورد لە رۆژهەاڵتی كوردستان‬ ‫بەگشتی كە شێلگیرانە بۆ وەدیهێنانی ئامانجەكانی‬ ‫یەكیەتییە كەتان تێدەكۆشن دەكەین‪.‬‬ ‫بەڕێزان ‪:‬‬ ‫كۆنگرەی ئەم جارەتان لە كاتێكدا بەرێوە دەچێت كە‬ ‫جیهان بەگشتی و رۆژهەاڵتی ناوەراست بەتایبەتی‬ ‫ئاڵووگۆڕێكی قووڵی بە خۆوە بینیوە و لە الیەكی‬ ‫تریشەوە واڵتەكەمان "ئێران" لە دۆخێكی هەستیار و‬ ‫دەسەاڵتی حاكم بە سەر واڵت زیاتر لە هەركاتێك هەم‬ ‫لە ئاستی نێوخۆیی و هەم لە ئاستی نێونەتەوەیی‬ ‫توشی قەیران هاتووە‪ ،‬بۆیە وا چاوەڕوان دەكرێت كە‬ ‫گۆڕانێكی ئەرێنی لە ساختار و دەسەاڵتی داسەپاو‬ ‫بە سەر ئەو واڵتە دا رووبدات‪ ،‬كە ژنان وەك بەشێك‬ ‫لە پێكهاتەی ئەو كۆمەڵگایە و یەكیەتیی ژنانی‬ ‫دێموكراتی كوردستانی ئێران وەك رێكخراوێكی‬ ‫ئەكتیڤ و چاالك لەو راستایەدا پێویستە رۆڵی‬ ‫ئەرێنی و پێشەنگانەی خۆیان بگێڕن‪.‬‬ ‫بۆیە هیوادارین كۆنگرەكەتان هیوادار بە دوارۆژیكی‬ ‫گەش و لە هەمانكاتدا بە دیدێكی رەخنەگرانەوە‬ ‫تێكۆشانی چەند ساڵی رابردووی یەكیەتیی ژنان‬ ‫تاوتوێ و بە لەبەرچاو گرتنی هەلوومەرجی ئێستای‬ ‫ناوچە و واڵتەكەمان"ئێران" بەرنامەو پرۆگرامێكی‬ ‫گونجاو لە راستای گەیشتن بە ئامانجەكانی دیاری‬ ‫بكات‪.‬‬ ‫یەكیەتیی الوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران‪ ،‬وەك‬ ‫هاوسەنگەری ئێوە‪ ،‬ئامادەی هەرچەشنە هاوكارییەكە‬

‫لە پێناو دەستەبەركردنی مافە زەوتكراوەكانی ژنانى واڵتەكەمان‪.‬‬ ‫سەركەوتن بۆ كونگرەی ‪2‬هەمی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی‬ ‫كوردستانی ئێران‬ ‫یەكیەتیی الوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران‬ ‫هەیئەتی ئیجرایی‬ ‫‪90/11/15‬‬

‫‪15‬‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.