٣
دوسییەی کوشتاری هاوینی ٦٧ی هەتاوی هەر کراوەیە
》٥
ڕێزگرتن لە کاک فوئاد فێربوونە لە
》٧
سەرئەنجامی ئێعترازەکانی عێراق
سەروتار کورد و ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی
dwaroj@komala.com
دوو ههفتهنامهیهكی سیاسی گشتییه كۆمهڵهی زهحمهتکێشانی کوردستان دهریدهكات ژماره ( )٨٢ساڵی هەشتەم 20 - 2019/١٠/١٣ی ڕەزبەری 1398ی هەتاوی نرخ 500 :دینار
ڕۆژئاوا و گەلی کورد لەبەردەم ئەزموونێکی دژواردا
عومەر ئیلخانیزادە لــە مانگی ڕابردودا چەند کۆبوونەوە لە الیەن مەیلە جیاوازەکانی ئۆپۆزیســیۆنی ئێرانی کە ھەوڵ دەدەن ببن بە ئاڵترناتیوی داھاتوو ،لە دەرەوەی واڵت بەڕێوە چوو .ئەو کۆنفرانس و ســمینارانە لە ژێر نێوی« :ئێرانی داھاتوو»، «شــورای گوزار »...و ســمتناری پاشایی خــوازەکان ...بەڕێوە چــوون .لە ھەمویاندا بزوتنــەوەی کورد بە گومانــەوە تێی ڕوانین، حیزبە سەرەکیەکانی کوردستان بەشدارییان نەکــرد و ئامــادە نەبــوون بەشــێک بــن لە ســازدەر ،بەشــدار و ڕێکخــەری ئــەو جۆرە ئاڵترناتیو ســازییە .ئەوەی بیندرا لە ھیچکام لــەو کۆنفڕانــس و ھەواڵنە بۆ دەســەاڵتی دواڕۆژی ئێران ،حازر نەبوون بیســەلمێنن کــە خەڵکــی ئێــران یــەک نەتــەوە نیــن، پێچەوانە ھەموویان پێداگر بوون لەسەر یەک نەتــەوە بوونی خەڵکی ئێران و حاشــایان لە فرەنەتەوەیــی پێکھاتەی ئێــران کرد ،ئەگەر ھەندێکیان خوێندن بە زمانی دایکییان قبوڵ کــردوە بە ھیچ جۆر بــە مانای قبوڵی بوونی ئێرانی فرە نەتەوە نییە .دەزانین کە تەنانەت یاســای بنەڕەتی کۆماری ئیسالمییش باسی لــەوە کــردوە و ئێرانیشــی کردۆتــە زیندانی گــەالن .بە واتایەکی دیکــە ھیچیان بۆ مافی کورد و دیکە نەتــەوەکان ،ھەنگاویان نەناوە و ،ھەمان سیاســەتی حاشــا کــردن کە ھەر ســەرکوت و زەبروزەنــگ و داگیــرکاری لێدەکەوێتەوە ،ڕەچاو دەکەن. ھەروەھا دەرکەوت کە عومر و بوونی ئەو جۆرە ئاڵترناتیو سازییە لە یەک دوو ھەفتە پڕوپاگاندای مێدیایی زۆرتر تێناپەڕێ، چونکوو ئەوانە نوێنەری ھیچ بزوتنەوەیەکی زیندوو لە ناوەوە نین .دەیبینین کە ھیچ ڕەوتێکیان لە فەزای سیاسی ناو ئێران پێکنەھێنا و ھەموویان بە کەنەفتی و مۆرکی دیکتاتۆرییەوە لە دایک بوون و نەیانتوایوە خۆیان لە بیری پاوانخوازیی ڕزگار بکەن. لە الیەکی دیکەوە کێشەی ئەو بە ناو ئاڵترناتیوانە لەگەڵ یەکدی ئەوەندە ئاڵۆز و زۆرە کە قەت ناتوانن پێکەوە حەولی دەسەاڵت بدەن .بە پێچەوانە حیزبەکانی کوردستان بە کردەوە نیشانیان داوە کە نوێنەرایەتی بزاوتێکی زیندوو و دیاریکراو دەکەن .لەگەڵ بزوتنەوەی ناوخۆی کوردستان دانەبڕاون و وەک ئاڵترناتیوی کوردی قبوڵ کراون .بەاڵم دیتمان کە خۆیان لەو کۆبوونەوانە دور گرت، ناوەڕۆک و بەرنامەی نە لیبراڵ و کۆماری خواز و نە موجاھیدین و شا خوازەکانیشیان قبوڵ نییە .حاشای لێناکرێ کوردستان و ھەڵوێستی کاردانەوەی لەسەر باقی نەتەوەکانی نێو ئێرانیش ھەیە و دەیبێ. دەرکەوت کە ئەو جۆرە ئۆپۆزیسیونانە جیددی نین و ھەر بە قەوانی کۆن لەمەڕ مافی نەتەوەکانی ناو ئێران ،دەیڵێنەوە. ھەر الیەک بیھەوێ نەتەوەکان ئینکار بکات بە ھیچ جۆر بڕوا بە دروشمەکانی سەبارەت دێمۆکراسی و ...ناکرێ .ئەوانەی گەالن بە کۆمەڵ دەخەنە ناو کۆت و بەند، بێگومان دێمۆکراسی خوازییەکەیان لە ھەموو ناوەرۆکێک بێ بەرییە .توندئاژۆ ئیسالمیەکانیش دێمۆکراسییان بۆ ئەوەندە دەوێ و ویستووە کە جڵەوی دەسەاڵتی پێ بە دەستەوە بگرن تا بناغەی دواکەوتوترین و بێڕەحمانەترین دیکتاتۆریی پێ قایم بکەن.
...بۆ ل 2
هەمو هەواڵەکان ئەوە ئەسەلمێنن که ئەگەری هێرشی تورکیە بۆ رۆژئاۆا خەریکە دەچێتە بۆاری جێبهجێ کردن. دەسەاڵتدارانی تورکیە ئەیانەوێت قەیرانەکانی نێو خۆیان و هەلومەرجی نالەباری واڵت بە لەشکرکێشی بۆ سەر رۆژئاوا داپۆشن و بە کاولکردن و ماڵوێرانیی لەودیوی سنوورەکانی تورکیە ماڵ و دەسەاڵتی خۆیان بە رواڵەت ئاوەدان ڕاگرن. لە الیەکی دیکەوە ئەمریکا که له ناو شەڕ و قەیرانی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست به تایبەت له دە ساڵی ڕابردوودا سەرلێشێواو و به لۆژیکی “ئەزمون و خەتا” دەجوڵێتەوە و ئێستاش بۆ سات و سەودا زۆر به ئاسان و بێ گوێدان
بە کارەساتی مرۆڤی لەوپەڕی بێ پەیمانی، ڕۆژئاوای داعش بەزێن بۆ ھێرشی تورکیە چوڵ دەکات تا رەنگە بەم شێوەیە دیسانەوە تورکیە زۆرتر بەرەو خۆی ڕاکێشێت. رۆژئاوا و گەلی کورد له بەرامبهر ئەزمونێکی زۆر دژواردایە و هیچ ڕێگایەکی جگە له بەرخۆدانێکی یەکگرتوانەی جەماوەریی نییە. ئەم قۆناغەش رەنگە وەک زۆر ئەزموونی تاڵی دیکە شکستی سەربازیی بە سەر گەلی کورد و ئازادیخوازانی رۆژئاوادا بسەپێنێ ،بەاڵم بە دڵنیاییەوە نەک کورد تێیدا ناتوێتەوە ،بەڵکو شەرمەزاری بۆ داگیرکەران تێیدا تۆمار دەکرێ. ئێمە ئەو ڕەفتار و ھەڵوێستەی ئەمریکا مەحکوم دەکەین و ھێرشی تورکیە بۆ ڕۆژئاوا بە
داگیركاری دەبینین و خوازیاری وەستاندنی ئەو ھێرشەو ،بەربەرکانێی گشتیی جیھانین دژ بەو پیالنە نامرۆڤانەیە. گەڵی کوردستان له هەموو بەشەکانی پێویستە ئەرکی ئینسانی ،نەتەوەیی و خەباتکارانەی خۆیی به جێبهێنێ و به جیهانی نیشان بدات که رۆژهەاڵتی ناوەڕاست به بێ گەیشتنی کورد به مافەکانی هەرگیز نە دموکراتیزە دەبێ و نە ڕووی ئارامی به خۆیەوە دەبینێ. بانگەوازی کوردەکانی دانیشتوی تاراوگه دەکەین که لەم رۆژە دژۆارەدا پاڵپشتی رۆژئاوا بن و بە ئاکسیۆن و ناڕەزایەتی دژ بەو پیالنە کارەسەتبارە بوەستن. کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
بەشداری بەرفراوانی ئەندامانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە خۆپیشاندنەکانی پشتیوانی لە ڕوژئاوا لەدەرەوەی واڵت
رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٠١٩/١٠/١٢لە ھەر دوو شاری ستۆکھۆلم و یۆتێبۆری لە واڵتی سوید ئەندامانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بەشداریی چاالکانەیان لە کۆبوونەوە و خۆپیشاندانی بەرینی پشتیوانی لە رۆژئاوای کوردستان و ھەروەھا پرۆتێستۆ کردنی ھێرشی تورکیەی فاشیست بۆ سەر رۆژئاوا کرد. پێویستە ئاماژە بکرێ کە ئەندامانی کۆمەڵە لە خۆپیشاندانی رۆژەکانی پێنجشەمبە و جومعەش کە ھەر بەو بۆنەیەوە رێکخرابوو بەشداری چاالک و بەرچاویان ھەبوو ،ھەروەھا لە شاری یۆتێبۆری کومیتەیەک بۆ ھاوکاری و ھاوئاھەنگی ئەو بۆنانە لە الیەن ھەموو ھێز و الیەنە سیاسییەکانی چوارپارچەی کوردستان پێک ھاتووە کە کۆمەڵەش بەشدارە و نوێنەری لەو کومیتەیەدا ھەیە . ھەر لەو رۆژەدا ،واتە رۆژی شەممە ئەندامانی کۆمەڵە لە واڵتانی ئاڵمان لە ٣شاری کۆڵن ،ھامبورگ و بێرلین ،لە کۆپێنھاگی پێتەختی دانمارک، ئۆسلۆی پێتەختی نۆروێژ و ئامستردامی ھولەند و چەند واڵتێکی تر بەشداری بەرچاویان ھەبوو