سەربەخۆیی
چاوپێکەوتن
هەرێمی كوردستان،
لەگەڵ نیاز
لەخەونەوە....
سەعید
》3
وتووێژ لەگەڵ هێربێرت
》8
》6
مارکووزە
راگەیاندنی کۆمەڵە
سەروتار
dwaroj@komala.com
دوو ههفتهنامهیهكی سیاسی گشتییه كۆمهڵهی زهحمهتکێشانی کوردستان دهریدهكات ژماره ( )٦٨ساڵی حەوتەم ٢٥ - ٢٠١٤/٧/١٦ی پوشپەڕی ١٣٩٣ نرخ 500 :دینار
باشوری سەبارەت بە هەڕەشە و لێدوانی دوژمنکارانەی بەرپرسانی کوردستانو تاقیکردنەوەیەکی کۆماری ئیسالمی دژ بە مافی چارەنوسی کوردی باشور مێژوویی عومەر ئێلخانیزادە هەروەک چاوەڕوان دەکرا ،عێڕاقی نوێی دوای ساڵی ٢٠٠٣بە هێرشی مانگێک لەوەپێشی داعش ،لە گرێژنە چوەو تووشی قەیرانی مانو نەمان هاتوە .زۆر ڕۆشن بوو دامەزراندنەوەی دەوڵەتو دەسەاڵتو واڵتێک لەسەر بناغەی دوو رەگی ئایینی کە مێژوێکی دورودرێژی شەڕو ناکۆکییان لە نێو دایەو ،فەلسەفەی بوونی خۆیان لە رەدی ئەویتردا دەبینن ،باشتر لەوەی لێبکەوێتەوە. هەموومان دەزانین عێڕاقو دواتریش سوریە، دوای شەڕی جیهانی یەکەم بە تەوافوقێکی ئەو زلهێزانە دروست بوون کە چاویان بڕیبوە ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاستو کانگاکانی وزەی ،تا دوای شکانی ئیمپراتۆری عوسمانی ،بەرژەوەندیی ئابوری خۆیانی تێدا مسۆگەر بکەن .هەر بە پێی ئەم سیاسەتە ئیمپڕیالیستیە ،لە جیاتی بەڕێوەبردنی پەیماننامەی سێڤەر بۆ ڕاپرسی لە ناوچە کوردیەکانو چارەسەری کێشەی کورد لە رێگای رێفڕاندۆم لە ناو خەڵکەکەی ،بە پێی پەیمانی لۆزانو بۆ سازان لەسەر بەرژەوەندیەکانی خۆیان بڕیاریاندا کوردستانیش لە نێوان ئەم دەوڵەتە نوێیانەو پاشماوەی عوسمانیدا دابەش بکرێ .هەم عێڕاقو هەم سوریە بە نائاساییو دەستکردو بە پێکهاتەی ناتەبا لەگەڵ یەکتر دامەزرێندران .تۆوی نەسازییو دووبەرەکی هەر لەو ڕۆژەوە چێندراو ئاواتی سەربەستی گەلی کوردیش خنکێندرا. بۆیە لەو ڕۆژەوە تا ئەوڕۆ پێکەوە مانەوەی خەڵکی ئەم واڵتانە تەنیا بە زۆرو کوشتو بڕو دیکتاتۆری مەیسەر بووە .قەت ئەم گەلو خەڵکانە بە ویستو رای خۆیان ئەم پێکەوە بوونەیان هەڵنەبژاردوە .لە دامەزراندنەوەی عێڕاقی دوای سەدام حوسێنو ئەنفالیش، دیسانەوە ئامریکا بایەخێکی بۆ ئەم مێژووە دەسکردە دانەناو بۆ بەرژەوەندی خۆیان هەر هەمان رێگای پێکەوەمانەوەی زۆرەملێو ناچارییان نایە بەرپێی ئەم خەڵکانە. ئێستاش نە کورد رازیە بە پشکی خۆی ،نە “سوننە” ئامادەیە ژێرچەپۆکە بێو نە “شیعە“ دەست لە پاوانخوازی خۆی هەڵدەگرێو بەقای بە شەریکەکانی هەیە .کورد داوای رەوای ڕێفراندۆم دێنێتە گۆڕێ بۆ ئەوەی بتوانێ بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات .پێکهاتە ناتەباکانی دیکەی ناو عێڕاقیش هەریەکەو خۆی بە ساحێبی ئەم عێڕاقە دەسکردەی دوای شەڕی جیهانی یەکەم دەزانێ .هێزە ناوچەییو جیهانیەکانیش هەرکامەیان بە پێی بەرژەوەندی خۆی لەم ریزبەندیە کەڵک وەردەگرێ.
...بۆ ل 3
دوای هێرشــەکانی داعــش بــۆ ســەر بەشــێکی بەرچــاوی خاکــی عێــڕاق و هەرەســهێنانی ســوپای عێــراق لــە الیەکەوەو ،لــە الیەکی دیکەوە بەرگریی هێزی پێشــمەرگە لە ناوچە کوردیەکانی دەرەوەی هەرێــم و ،بەرپەرچدانــەوە و بەرگرتنــی داعــش ،دۆخێکی نوێ لە عێــڕاق هاتۆتە ئــاراوە کە هەلی مێژویی بــۆ خەباتــی رزگاریخوازانــەی خەڵکی کوردستان گونجاندوە. هێزە سیاسیەکانی باشوری کوردستان نیشــانیاندا کە دەتوانن بــە یەکگرتویی بەرەوڕوی پێشــهاتەکان بنەوە و لەسەر بەرژەوەندی بااڵی خەڵکی کوردســتان، ســەرەڕای جیاوازیی بیروڕا ،یەکگرتویی
وەدیبێنن. گومــان نیە لــەوەی ئــەم هەلومەرجە نوێیەی وا لە عێڕاق رەخساوە ،کۆماری ئیسالمی ئێران تێیدا زیانمەند بووە و بە تایبەتی لە پێشوەچونەکانی کورد ترس کەوتۆتە گیانــی .بۆیە کاربەدەســتانی ئەم رژێمە هەر لە گەورە و بچوکەوە ،لە بەرپرسانی بااڵی لەشکری و سیاسی تا قوڵە بەرپرس و پارلەمانتارە کوردە بێ دەســەاڵتە خەڵک فرۆشەکان ،دەستیان کردوە بــە دژایەتیکردنی داخوازییەکانی گەلی کورد لە عێڕاق و هەڕەشــە کردن لێیان .هاوکات مالیکی دوڕاو بەرانبەر بە داعش و سوپا بەزیوەکەشی ،پتر لەوەی خۆیــان دژ بە داعش تەیار بکەن ،چنگ
و ددانیان بۆ کورد تیژ کردوە و تا زۆرتر دەدۆڕێن ،توندتر دژ بە کورد دەدوێن. کۆمەڵەی زەحمەتکێشــانی کوردستان کە هەمیشە داکۆکی لە مافی دیاریکردنی چارەنووســی گەلــی کــورد کــردوە ،بە پێویســتی دەزانێ لەم داخوازیەی گەلی کــورد و هێزە سیاســیەکانی لە باشــور تــا پێکهێنانــی دەوڵەتی ســەربەخۆی کــوردی بەرگــری بــکات .ئێمــە وەک پڕەنســیپ ،گەڕانەوە بۆ رای گشــتی و دەنگی خەڵکی کوردســتان ،بە مافێکی رەوا و ئاســایی و دێمۆکراتیــک دەزانین و دەیبینین .لە هەمانکاتدا پێویســتە لە بەرانبــەر ئەم هەڕەشــە و دوژمنکاریەی داگیرکەرانــی کۆماری ئیســامی ،گەلی
کــورد و تێکۆشــەرانی لــە ڕۆژهەاڵتــی کوردســتان کاردانەوەیــان هەبێ .بۆیە داوا لــە هەمــوو خەڵکــی کوردســتانی ناو ئێــران ،بە تایبەتــی رووناکبیران و چاالکانــی مەدەنــی و سیاســی دەکەین کە: .١دژ بــەم لێــدوان و هەڕەشــانەی کاربەدەســتانی رژێم ،لە نــاو جەماوەر و خەڵکــدا ،لە هەمــوو کۆڕ و کۆمەڵێک بەرگــری لــە مافــی رەوای خەڵکــی کوردســتانی باشــور بۆ مافــی چارەی خۆنوســین و گەڕانەوە بۆ رای خەڵک و رێفڕاندۆم ،بکەن .ئێمە لەو هەلومەرجەدا دەتوانیــن ئەم بیر و داخوازییە بە قوڵی بەرینە ناو خەڵک. .٢بــە هــەر شــێوەیەک کــە بۆیــان دەکرێ ئاژیتاســیۆنی گەرموگوڕ دژ بەو کەســانە وەرێبخەن کە بە ناوی کوردی نــاو ئێران ،دژایەتی ئــەم مافە رەوایانە دەکــەن ،لێیــان لە قاو بــدەن تا لە ناو خەڵکــدا ریســوا بن و بیر لــە دوارۆژی خۆیان بکەنەوە. .٣داوا لە الوانی کوردستانی ناو ئێران دەکەین کە لە زانکۆ و خوێندنگا و شار و دێ ،ریزەکانی رێکخســتنی کۆمەڵە و پێشمەرگایەتی بەهێز بکەن و ئامادەگی دەرونــی و سیاســی بەرنەســەر بــۆ وەگەرخستنی کۆڕ و کۆمەڵی مەدەنی بۆ گوشارخستنە سەر رژیم لەم بوارانەدا. کۆمەڵەی زەحمەتکێشــانی کوردستان بــە هەموو توانــی خۆی لــەم قۆناغەدا دیفــاع لــە یەکڕیــزی و داخوازییەکانی گەلــی کوردمــان لە باشــور بــە ئەرکی خۆی دەزانێ و حەولی بۆ دەدات. کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ٢٠١٤/٧/١٠زایینی یان ١٩ی پوشپەڕی ١٣٩٣
ئیتالعــات گوشــاری بۆ ســهر بنهماڵه سیاسییهکان زیاد کردوه
پنتاگۆن :نوری مالیكی راوێژ لە سوپای قودس وەردەگرێت
له یهک مانگی رابردوودا کۆماری ئیسالمی رۆژههاڵتی کوردســتانی میلیتاریزهتــر کردووهتــهوهو لــه چهند شــوێنی تایبهت هێزو بنکهی سهربازیی زۆری جێگیر کردووه ،له ناو شارهکانیش گوشاری بۆ سهر بنهماڵهو کهسوکاری پێشمهرگه زیاتر کردووه. به گوێرهی زانیارییهکانی زاگرۆس پۆســت هێزەکانی ئیدارەی ئیتالعات لەشارە جیاجیاکانی کوردستان بە شــێوازی جیاجیا گوشاریان خستوەتە سەر بنەماڵەی پێشــمەرگە ،ئەمەش پاش ئەو گۆڕآنکارییانە دێت کە لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەم زووانە روویانداوە. ســهرچاوهیهکی تــر لهوبــارهو به زاگرۆس پۆســتی راگهیانــدووه تهلهفون کردنی ئیتالعــات بۆ بنهماڵهو ک هسوکاری پێشــمهرگه بووهتــه دیاردهیهکی رۆژانهو ئهوهش دوای ئامادهباشــی هێزهکانی سپای پاسداران دێت له ماوهی یهک مانگی رابردوودا. هاوکات هێزەکانی ســوپاو ئەرتەش لە ســنورەکانی هەرێمی کوردســتان کەوتوونەتە جموجوڵ و چەندین بنکەی سەربازیی نوێیان کردوەتەوە.
بەهۆی فەیسبوك 8كەس بە 127ساڵ زیندان مەحكوم کران
ژمارەیــەك راوێــژكاری ســەربازیی ئەمریــکا بــۆ چارەســەركردنی قەیرانی ناوخۆی عێراق؛ راپۆرتێك لەبــارەی كێشــەكانی عێــراق بۆ وەزارەتــی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگــۆن) رەوانەكرد .بەپێی راپۆرتەكە، زۆربەی هێزەكانی ئەمنی عێراق ســەر بە شــیعەن و لەالیەن ئێرانەوە هاوكاری دەكرێن. پێنتاگــۆن ئامــاژەی بەوەشــكردووە كــە زۆربــەی هێزەكانــی عێراقــی بــە نــوری مالیكــی ســەرۆك وەزیری عێراق بەســتراونەتەوە و ئەویش پشــتی بە میلیشــیاكانی شــیعە بەســتووە ،کە لەالیەن هێزی قودس سەربەســوپای پاســداران راوێژ و راهێنانیان پــێ دەكرێــت .لــە بەشــێكی دیكــەی راپۆرتەكەدا هاتــووە ،جێــی شــەرمەزارییە بــۆ ســوپای عێراق بەبێ بەرگری كــردن زۆربەی ناوچەكانی واڵتەكەیان رادەستی گروپە چەكدارەكان كرد ،لە راپۆرتەکەشدا هاتووە ئەگەر گروپە چەكدارەكان بە شێوەی كۆمەڵ هێــرش بكەنە ســەر شــاری بەغــدا ،ئــەوا دەتوانن دەستی بەسەردا بگرن.
دادگای شۆڕشــی ئێــران رایگەیانــد 8كەســی بەتاوانی بەڕێوەبردنی پەیجی فەیســبوك بە 127 ساڵ زیندان مەحكوم كرد. بەپێــی هەواڵــەكان ئــەم كەســانە بەتۆمەتــی پرۆپاگەندە دژی حكومەتی ئێرانو ســوكایەتی بە پیرۆزییە ئایینەیەكانو بەرپرسانی رژیم دەستگیرو سزادراون. بەپێی ئەو هەواڵە ئەو 8كەسە لە چەندین شاری جیاجیــای ئێــران دەســتگیركراونو هەموویان لە تۆڕی كۆمەاڵیەتی فەیسبوك بەڕێوەبەری چەندین پەیجی تایبەت بوون كە بابەتیو ستاتۆسیان دژی دەسەاڵتدارانی ئێران باڵودەكردەوە. بەپێــی هەواڵەكــە ئــەو حوكمانەی بەســەر ئەو 8كەســەدا ســەپاوە لە 21ســاڵ تا 11زیندانی تێدایەو ژمارەیەكیشــان جەریمــە كراونو حوكمی شەالقیشیان بۆ بڕاوەتەوە.