پەرستگەی چێژ و هونەری ڕەسەنی کوردەواری کۆیە گەڕەکی زانکۆ بەرامبەر زانینگەی کۆیە لێرە تامی ڕەسەنی کوردەواری دەچێژی
ناساندنی دیوەخانی نالی
دیوەخان نالی چێشخانەیەکی ڕەسەنی كوردانەیە تازەیە كراوەتەوە لەبەرامبەر زانینگەی کۆیە. دوو کچی کورد ،دیالن نادر (دەرچووی زمانی ئینگلیزی) و سروشت مستەفاپوور (دەرچووی پزیشکی گشتی) -یەکێک لە باشوور و ئەوی دی لە رۆژهەاڵت بە یەکەوە بنیاتیان ناوە
دیوەخان نالی ،کەلەپوورەکەی نیشتمان و نەوارەی شکۆمەندی ڕەسەنایەتی کوردەوارییە ،خانووالوە و چێشتخانەیەکی هەڵکەوتووە لەمەرامبەر زانیارگەی (زانكۆی) کۆیە .ئەم شوێنە خەزێنەیەکی بەنرخە بۆ بیری ئەدیبی شەکرلێو و چیابەرزی شیعری کوردی "نالی" ،کە تێیدا هونەری الوالوی چێشت و کەڤاڵی وشەی کوردی تێکەڵ ئەبن
وەک نالی خۆی ئەفەرموێ:
"سەیرێکی خۆش لە چیمەنی ناو خانەقا بکە، "ئایا ڕەبیعی ئاهووە ،یا چایری ستوور؟
دیدگا و ئەركی دیوەخان نالی دیدگا : دیوەخان نالی دەبێتە ناوەندێکی زیندووی کەلتووری کە ڕەسەنایەتی کوردی و داهێنانی هاوچەرخ تێکەڵ دەکات، دەبێتە سەرچاوەی سەرەکی بۆ پاراستنی میراتی کوردی و پەروەردەکردنی نەوەی نوێ لەسەر بنەمای ناسنامەی کلتووری
ئەرک دیوەخانی کلتووری نالی ئەم ئەرکانە لە خۆی دەگرێت : -١پاراستنی میراتی کولتوری :کۆکردنەوە بەڵگە کردن و پیشاندانی کەلەپووری کوردی لە دیوی خۆراک و موسیقا و هونەر و ئەدەب
-٢فێرگەی کلتووری :بەڕێوەبردنی خولی فێرکاری ،کارگە و چاالکی بۆ فێرکردنی نەوەی نوێ لەسەر چێشتلێنانی کوردی ،مۆسیقا ،شیعر و هونەری دەستی -٣هاندانی داهێنان :پێشکەشکردنی شوێنێک بۆ هونەرمەندان و نووسەرانی هاوچەرخ تاکوو بەرهەمی نوێ بخولقێنن بە ئیلهام وەرگرتن لە کەلەپووری کوردی.
-٤بنیاتنانی کۆمەڵگا :کۆکردنەوەی خەڵکی
-٥پاراستنی زمان :هاندانی بەکارهێنانی
پێکەوە لە ڕێگەی بۆنە و ڕێوڕەسمی
زمانی کوردی ،بە تایبەت لە شیعر و
کلتووری ،و بەهێزکردنی پەیوەندی
ئەدەبیات و دروستکردنی شوێنێک کە
.کۆمەاڵیەتی
زمانی کوردی تێیدا بەهادار و پیرۆز بێت
مەبەستی دروستكردنی دیوەخانی نالی
دیوەخان نالی بنەمای لەسەر وەگەڕخستنەوەی ڕابوردوو لە ئێستادا داناوە ،وەک قەڵغانێک بەرامبەر بە بێگانەخوازی .لێرەدا پەیامی دیوەخانەی کەونارا کە بنمیچی بیری ئازادی کوردان بوو ،پیشان دەدرێتەوە. ئەم شوێنە نەمامی خاک و مرۆڤە ،گوڵی هەڵداوەی ڕاستەقینەی ژیارە ،و پەنجەمۆری خاکەڕایی و سادەیی نەریتی جوانمێری کوردە ،بە دووری لە خۆپەرستی و ڕوخساربازی سەردەم .هاودەمی و مەبەستدۆستی بە ڕێبازی کوردایەتی و ڕەسەنایەتی بنەمای سەرەکییە. :وەک نالی گوتەنی مەجلیسێکی چەمەن و بولبول و بەزمی گول و مول" ، "بە دوسەد مەدرەسە و دەرس و کیتابی نادەم
چێشتە كوردیەكانی دیوەخان نالی
دیوەخانی نالی ...شوێنی ڕەسەنایەتی و بۆنی خاک و دەشت و چیایان! لەوێ سفرەیەک ڕاخراوە پڕ لە بەرەکەتی کوردستان .لەو خوانە کوردییە پاڵو بە شویت ،قورمە سەبزی ،بریانی، شلە و برنج ،گۆشت ،کفتە ،شفتە ،دۆڵمە و برنج بەسرکە خۆیان نیشان دەدەن .خواردنی باب و باپیرانمان ...خواردنی ڕەسەن و کوردەواری کە نالی بۆ میوانەکانی ئامادەی کردوون .ئەم سفرەیە شانازییەکە بۆ هەموو کوردان ،سفرەیەک پڕ لە تام و بۆنی نیشتمان
خەماڵندنی ناوەوە
دیوەخان نالی بە نەرمی و ناسکی دیوخانگە ناسراوە .دیوارهۆڵەکان نەخشەڕێژکراون بە دەقی :سۆزئاوی و بیروڕای ئازاییخوازیی نالی ،وەک
شعری خەڵكی كەی دەگاتە شعری من بۆ نازكێ" "كەی لە دیقەتدا پەتك دەعوا لەگەڵ هەودا دەكا
میوانان لەسەر دۆشەک و بەڕە و کوریەی کوردەواری دادەنیشن ،لە ژێر ڕۆشنایی چڕاخان و فانۆسی کۆنینە کە تاریکی شوێن بە ڕووناکی بیر دەشکێنن .شوێنەکە ڕازاوەتەوە بە پەردەی دەستچنی گوڵدۆزی و نەخشی گەردوونناسی کوردی ،ژینگەیەک کە كوردەویستانە كوردەجێمان سازاندوە
کایە و نەوای مەبەستدار
كاتێك میوانەكان لە دیوەخانی نالی كۆدەبنەوە ،دوای نانێكی تێر و پڕی كوردەواری ،ژوورەكە دەبێتە گۆڕەپانی كاییەی ڕەسەن و خۆشی .لە گۆشەیەكی دیوەخان ،دەنگی دۆمینەكان دەبیسترێ كە بەر یەكتری دەكەون و دەزرنگێنەوە ،لەگۆشەیەكی دیكەش، قاقای پێكەنینی ئەوانەی یاری ئونۆ بەدەستیانەوەیە ،ژوورەكەی پر کردوە لە جۆش.
میوەنەكانی نالی وەك بڵێی لە ماڵی باپیرانیان دانیشتبن ،ئاوا دڵنیا و ئاسوودەن .هەر تاكێكیان لێرە ،پارچەیەكی ڕابردوو لەگەڵ خۆی هێناوە ،پارچەیەك لە نەریتی كوردەواری ،پارچەیەك لە چیرۆكە كۆنەكان .كە دەست بە كاییە دەكەن ،تەنها یاری ناكەن ،بەڵكو .نەریتێك زیندوو دەكەنەوە كە باو و باپیران پێیان گەیاندووە دەستەكان كە دۆمینە و كارتەكان هەڵدەگرن ،وەك ڕووبارێكی كۆن ،زۆر شت لەگەڵ خۆیان دەبەن ،زۆر شت گێڕانەوە ،و زۆر شت لە شێوەی پەندی پێشینیان ،كە لەسەر زاری میوەنەكان .گیان لە بەردا دەكرێتەوە
دەرکەوتی دیوەخان نالی بۆ ژیاری کوردەواری دیوەخان نالی بیناسازی کوردستانی پێ دوبارە دەبێتەوە و تۆوی کوردایەتی لە گۆمی وشکایی بێناسنامەییدا دەچێنێت .ئەم شوێنە كوردەجێ پەیوەندییە لە نێوان کاوباوانمان و ئێمەی کوڕ و کچی نوێخواز ،کەشکۆڵی ڕەنج و نەخشەی میراتی زێڕینی زمان و ئەدەبە .لێرە جوانی وشەکان دەپارێزرێت وەک چۆن پیرەژنێک گەوهەرگەل دەپارێزێت ،پێشانگەیەکە کە نالی تێیدا نامرێت و لەگەڵ ئێمە چای دەخواتەوە
شایەنی باسە ،هەفتانە دانیشتنی شیعری لەناو دیوەخان بەڕێوە لەالیەن خوێندكارانی زانینگە .ژیان دووبارە دگەل شاعیرانی كالسیك دەسازێتەوە و ڕەنگڕێژ دەكرێتەوە ،ئینجا ڕێبازی هاوچەرخی نوێش دەبێ بەپشكۆی دانیشتنەكان
پەرستگەی چێژ و هونەری ڕەسەنی کوردەواری
الپەرەی فەیسبووک – DIWAKHANI NALI الپەرەی ئینستاگرام – ئیمەیل -
DIWAXANI_NALI
DIWAXANY.NALI@GMAIL.COM