پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن له هه‌رێم له كوێی پێوه‌ره جیهانییهكاندایه
سەرکۆ یونس مامۆستای ئابووری
دلێر محمود رضا به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رپه‌رشتیكردن
کۆربەندى داڤۆس ى ئابورى جیهانى دەربارەى فێرکردن لە ڕاپۆڕتى سااڵنەیدا ئاشکراى کرد کە وواڵتى ( قەتەر ) لەپێشەنگدایە و شه‌شه‌مه لەسەر ئاستى جیهانى و یەکەمە لەسەر ئاستى واڵتانى عەرەبى و پاشانیشینى ئەردەن ئاستى لە ڕیز بەندییەکە دابەزیوە و واڵتى میسر لە پێش کۆتایى ڕیزبەندییەکەیە ! ئەمەش بەپێ ى ڕاپۆرتى کۆڕبەندهکە هه‌ریه‌كه لە واڵتانى ( لیبیا و سودان و سۆماڵ و عێراق و سوریا و یەمەن ) پۆڵین نه‌كراوه به‌هۆی نه‌بوونی ئاسانترین پێوه‌ری دڵنیایی جۆری كه له‌سه‌ر ئه‌و وواڵتانه جێ به‌جێ كراوه !!!. ئەم ڕاپۆرتەى کۆربەندى داڤۆس ى ئابورى جیهانى بۆ الیەنى کواڵیتى فێرکردن ( )140وواڵت دەگرێتەوە .وواڵتى سەنگافورە یەکەمى ریزبەندییەکەیە و قەتەر شه‌شه‌مى جیهانە و یەکەمى وواڵتانى عەرەبى یە .ئاستى فێرکردن لە واڵتانى تردا بەم شێوەیەیە: سەنگافورە پلەى یەکەمە و پاشان سویسرا و فلەندا و هۆڵه‌ندا وه وواڵته یەکگرتوەکانى ئەمەریکا پلەى هەژدەهەمینە و دانیمارک له‌پێش دا دێت و نۆزدەهەمنیش سویدە .ئەڵمانیا پلەى بیستەمە و فەرەنسا بیست ودوو ئوسترالیا س ى و یابان س ى و یەک و ئیسپانیاش پلەى چل و حەوتى گرتوە .تورکیا لە پلەى نەوەدو پێنجەمە له وواڵتانی عه‌ره‌بیدا ئیماراتى عەرەبى یەکگرتوو پلەى دەیەمى گرتوە سعودیەش پلەى پەنجا لەکاتێکدا واڵتى میسر پلەى پێش کۆتایى گرتوە واتە( ) 139وواڵتە لەکواڵیتى الیەنى فێرکردن‌دا!!!! شایانى باسە ئەم ڕاپۆرتە پشتى بەستوە بە کۆمەڵێک پێوەر کە کۆربەندى داڤۆس ى ئابورى جیهانى دایڕشتوە پێکهاتوە لە ()12 پێوەرى سەرەکى : -1دامەزراوەکان و بیناکان -2داهێنان -3ژینگە -4ئابورى هەموەکى -5ته‌ندروستى فێرکردن -6فێرکردنى زانکۆیی -7ڕاهێنان -8تواناى بازاڕى شمەک -9تواناى بازاڕى کار -10پێشکەوتنى بازاڕى دارایىِ -11رەگەزى تەکنۆلۆژیا -12،قەبارەى بازاڕ و گەشەسەندنى کارەکان .
ڕا
ڕاپۆرتی پێودانگی ( مؤشر) بیرسون له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی پیشبڕكی ته‌كنه‌لۆژی و زانیاری له دونیادا،دڵنیایی جۆری فێركردن ناپێورێت به ناوبانگی زانكۆكان و خویندنگه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ،به‌ڵكو پێوه‌ر ئاستى پرۆگرامی خوێندن و ئاستى خوێندكاره كه به‌رهه‌می كۆتایی سیستمى فێركردنه . له هه‌موو وواڵتێكدا چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی جیهانی هه‌یه كه هه‌ڵده‌سن به هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستى فێركردن وئه‌م دامه‌زراوانه جیاوازیان هه‌یه له ڕووى ئامانج و هۆكارو وه هه‌روه‌ها ئه‌و الیه‌نه‌ی كه پرۆژه‌كه پاره‌دار ده‌كات . بۆ نموونه پێوه‌ی بیرسون ئاماژه بۆ فێركردن و كارامهییه زانیاریه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی توانای زانستى جیهانی له پۆڵینهكهدا پێنج وواڵت هه‌یه كه یه‌كه‌من له فێركردنی بنه‌ڕه‌ت .به پشت به‌ستن به چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نیوده‌وڵه‌تی له‌وانه : -1ئاستى پێشكه‌وتن له خوێندن و نوسینى نێو ده‌وڵه‌تی ناسراو به ( بیرلز ( Progress in International Reading Literacy Study (PIRLS) -
-2ئاڕاسته‌كانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستهینانی خوێندن له بیركای و زانست ناسراو به ( تیمس ) Trends in International Mathematics and Science Study (TIMSS) -
.
-3به‌رنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندنی خوێندكار ناسراو به ( بیزا ) Program for International Student Assessment -
له‌ئه‌نجامی به‌شداری كردنی قوتابیاكانی له‌م تاقیكردنه‌وه نێوده‌وڵه‌تیانه بۆ ساڵـی ( ) 2018ڕیزبه‌ندی ( )10وواڵتی یه‌كه‌م به‌م شێوه‌ی بوو :كۆریای باشور به پله‌ی یه‌كه‌م و ژاپۆن له پله‌ی دووه‌م و سه‌نگاپوره سێیه‌م و هۆنگ كۆنگ چواره‌م و فله‌ندا پێنجه‌م وه واڵته‌كانی به‌ریتانیا و كه‌نه‌دا و هۆڵه‌ندا و ئیرله‌ندا و پۆڵه‌ندا به‌دوایاندا دێن . به گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕاپۆرتی كۆربه‌ندی ئابوری جیهانی س ێ حاڵه‌ت نوێ به‌دی ده‌كرێت كه پێویسته ئاماژه‌ی بۆبكه‌ین ،كه له ئه‌نجامی ئه‌و پێشكه‌وتنانه دێت له سیستمى فێركردندا ئه‌نجام دراوه له پێگه‌یه‌كی به‌رزیان به‌ده‌ست هێناوه لیستى دڵنیایی جۆری له فێركرندا . میرنشینی قه‌ته‌ر به پله‌ی شه‌شه‌م له جیهان و یه‌كه‌می وواڵتانی عه‌ره‌بی دا .پێشكه‌وتنى قه‌ته‌ر له وواڵتانی ڕۆژهه‌اڵتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا له ڕاكێشانی ئاسانی توانسته پیشه‌ییه‌كان بۆ ناو بازاڕی وواڵتهكه .به‌پێى ڕاپۆرتی كۆڕبه‌ندی ئابووری له ذێر ناونیشانی (( پاشه‌ڕۆژی هه‌لـی كار و لێزانینهكان له ڕۆژهه‌اڵتی ناوه‌ڕاست و باشوری ئه‌فریقا ك ئاماده‌كاری هه‌رێمایه‌تی بۆ شۆڕش ى پیشه‌سازی چواره‌م )) ڕاپۆرته‌كه توانستى بازاری كار و پێشكه‌وتن له‌سه‌ر ئاستى چاكسازی به‌ستوه‌ته‌وه به ده‌رهاوێشته‌ی فێركردن .وه پاش ئه‌وه‌ی قه‌ته‌ر پێش وواڵتانی ناوچه‌كه‌یه له‌سه‌ر ئاستى دڵنیایی جۆری له سیستمه فێركردن و به‌ده‌ستهینانی ( 5.6پله) . هەروەها ئەزمونى وواڵتى قەتەر بەیەکێک به ئەزمونە سەرکەرتوەکان ئەژمار دەکرێت ،دواى ئەوەى دەستپێشخەرى و ئامانجەکانیان بۆ ساڵى ()2030دانا داهاتى بەدەستهێنراو لە سامانى نەوت و غاز خرایە خزمەت بوارى گەشەپێدان و فیرکردنەوە و ئامانجیان پێشخستنى تواناى مرۆڤ بوو لەرێگاى پرۆگرامەکانى خوێندنى زانکۆیی و سوود وەرگرتن لە هونەرى فێرکردنى زانکۆیى نوێ لەدەرەوە و جێ بەجێ کردنى ئەزمونى واڵتە سەرکەوتو وپێشەنگهکانى جیهانى ،واڵتى قەتەر زیاتر لە ( )12%خەرجییەکانیان بۆ بوارى فێرکردنه واتە بەنزیکەى () 6 ملیار دۆالر سااڵنە و بڕیارە تا ساڵى ( )2025خەرجى فێرکردن بگاتە سەروو ( )41ملیار دۆالر. لەڕاستیدا هەستانەوە و پێشخستنى کواڵیتى فێرکردن پێویستى بەگۆڕانکارى ڕیشەیى لەم هۆکارانەى خوارەوە هەیە :
-1ئامادەکردنى مامۆستایان بە شێوەیەک کەبەرزترین کواڵیتى بێت. -2پێشکەشکردنى باشترین پرۆگرامى فێرکردن کە گەشە بدات بەالیەنى بیرکردنەوە و ئامانج لێ ى پڕکردنەوە و داواکارى بازاڕى کار بێت. -3هاندانى بەشدارى پێکردنى خوێندکاران بۆ چاالکى و سوود وەرگرتن لەهۆکارەکانى بەردەست. -4دابین کردنى ئامێر‌و هۆکارەکانى فێرکردن لە بیناى خوێندنگە و سەرجەم پێداویستى یەکانى تر
سه‌نگافوره نمونه‌ی سه‌ركه‌وتن. وواڵتى سەنگافورە مۆدێلێكی تری ئەم پێوەرانەیە و لەماوەى ( )50ساڵى ڕابردودا لە دورگەیەکهی نه‌خوێنده‌واری هه‌ژار بووە بە واڵتێکى پیشه‌سازی گەشەسەندوو كه ئاستى ژیانی دانیشتوانه‌كه‌ی هاوتای وواڵتانی پێشكهتوویی پیشه‌سازیه .له‌بوارى فێرکردن‌دا له پلەى یەکەمى جیهاندایه. هۆكاری گوڕانكاریه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ( لـی كوان ی‌و ) سه‌رۆك وه‌زیران هه‌یبوو كه فێركردن هۆكاری یهكالكهرهوهیه له‌گه‌شه‌پێدانی هێزی كاركردن و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ئابوری و كۆمه‌الیه‌تی .به دوو ده‌سپێشخه‌ری كرد : یه‌كه‌م ( :خوێندنگا بۆ بیرده‌كاته‌وه ،نه‌ته‌وه فێرده‌بێت ) مه‌به‌ست لێى ده‌سه‌به‌ركردنی خوێندن بۆ هه‌موو تاكێك . دووه‌م ( :فێرکردنى کەم ،فێربوونى زۆر ) كه زیاتر گرنگی بدرێت ناوه ئەم دوو دەستپێشخەریە لەسەر چوار ِرەهەندى سەرەکى کارى لەسەر کرا: -1پێداچوونەوە بە کرێ ى مامۆستایان و فێرکاراندا . -2پێدانى دەستەاڵتى زیاتر بەسەرکردەو بەڕێوهبەرانى خوێندنگاکان و سەربەخۆییان. -3البردنى پشکنین و نوێ کردنەوەى جیاکارى خوێندنگاکان. -4دابەشکردنى خوێندنگاکان بۆ بەش و کۆمەڵەکان. ئامانجی سه‌ره‌كی له‌م بابه‌ته به‌راوورد كردنی هه‌رێمى كوردستان نیه له دڵنیایی جۆری په‌روه‌رده‌كردن و فێركردن ،چونكه ده‌وڵه‌تی عێراقیش كه ئێمه‌ش ههژماكراوین له‌گه‌ڵیدا له‌م ڕاپۆرته‌دا یه‌كێكه له‌و شه‌ش وواڵتهی كه دوور خراوه‌ته‌وه له پۆڵینكردنهكهدا . به‌ڵكو ئێمه ئێستا له كوێ كاركردن و خۆئامادهكردنداین بۆ ئه‌وه‌ی پۆلێن بكرێن یان به واتایه‌كی تر ده‌ستمان كردوه به جێ به‌جێ كردنی پێوه‌ره‌كان .له پای ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی كه پرۆسه‌ی فێركردن له وواڵتانه به‌ده‌ستى هێناوه زۆر له چاكسازی ڕامیاری و ئابووری و كۆمه‌اڵیه‌تی و شارستانی وا ده‌رده‌كه‌وێت ته‌نها ئه‌وه‌ی له وواڵتی ئێمه‌دا ده‌گوزه‌رێت هه‌ڵمه‌تێكی نه‌هێشتنى نه‌خوێنده‌واریه بێت . وه بۆ هاتنه‌ی سه‌ر ڕێگای ده‌ستكردن به چاكسازی و گۆڕانكاری هه‌نگاونان بۆ جێ به‌جێ كردنی دڵنیایی جۆری له فێركرندا . له ساڵـی ( )2009وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق و هه‌رێم پرۆژهكیان ده‌ست پێكرد له ژێر ناونیشانی (( پشتگیری كردن بۆ باشتر كردنی كوالیتى فێركردن له قوتابخانه‌كانی عێراقدا وه له الیه‌ن ناوه‌ندی ڕۆشنبیری به‌ریتانی ( ) British councilڕاهێنه‌ری بكرێت و به ده‌سته‌به‌ركردنی دارایی ڕێكخراوی یونسیف و یه‌كێتى ئه‌وروپا .له ژێر ناوی ( بنیادنانه‌وی تواناكانی فێركردنی سه‌ره‌تایی و دواناوه‌ندی ) به ئامانجی چاككردنی جۆری له فێركردن و یه‌كسانی له هه‌لـی كاردا . به‌اڵم یه‌كێك له‌و گرفته‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردن شه‌ڕی نه‌خوازراوی تیرۆر له‌گه‌ل ( داعش ) و ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ریه‌كه له شه‌ڕ و ته‌نگه‌ژه‌ی ئابووری و ئاواره‌بوون و وێران بوون .كه بوو به هۆی پڕۆژه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ دانرابوو جێ به‌جێ نه‌كرێت گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ره نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ به‌ریتانیا .له‌سه‌ره‌تای ساڵـی خوێندنی ( )2018_ 2017دهستكرایهوه بۆجێ به‌جێ كردنی پڕۆژه‌كه له هه‌رێم و عێراق .بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین ڕاهێنه‌ری سه‌ركرده ئاماده‌كراون به‌شداری پێكردنیان له خولـی تایبه‌تدا بۆ هه‌ریه‌كه له سه‌رپه‌رشتیاران و به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایان ئاماده‌كردنیان بۆ ووتنه‌وه‌ی خولی تایبه‌ت بۆ سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیاران و به‌ڕێوه‌به‌ر و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان . له هه‌رێمى كوردستان ساڵـی خوێندنی ( ) 2018 - 2017قۆناغی كۆتایی پرۆژه‌كه كه‌وته واری جێ به‌جێكردن كه پرۆسه‌یه‌كی نوێ بوو به ناوی (( هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ره‌كی )) كه به شێوه‌یه‌كی ئه‌زموونی له ( ) 177قوتابخانه ئه‌نجام درا . له ساڵی خوێندنی ( ) 2019 – 2018پرۆژه‌كه له ( ) 654قوتابخانه‌دا جێ به‌جێ كرا به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی به گۆڕینى شێوازی سهرپیرشتیكردن و هه‌ڵسه‌گاندن كه بریتى بوو له : -1گۆڕینى شێوازی سه‌رپه‌رشتیكردنی په‌روه‌رده‌یی و هێنانه‌كایه‌ی چه‌مكی (( هاوڕێ ڕه‌خنه‌گر – )) critical friend -2ئه‌نجامدانی هه‌ڵسه‌نگاندنی له الیه‌ن لیژنه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه .ئاستى جێبه‌جێكردنی ئه‌و ( )25ستاندارهیه
دیاریكراوه بۆ جێ به‌جێكردنی . پۆڵێنیكی تر كه له ڕاپۆرته‌كه‌ی كۆڕبه‌ندی ئابووری دا هاتوه ئاستى دڵنیایی جۆری ( زاست و بیركاری ) وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ده‌ركه‌وتن و هاتنه‌پێشه‌وه‌ی بۆ لوتكه‌ی ڕیزبه‌ندیه‌كه له كۆپی ساڵی ( ) 2018ووالتانی نوێ و له ناویاندا واڵتانی عه‌ره‌بی .كه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جێ به‌جی كردنی بنه‌ماكانی دڵنیایی جۆری له كارگێڕی و پرۆگرامه‌كانی هه‌ردوو وانه‌كه .و به‌شداریكردنی له هه‌ڵسه‌نگاندنه جیهانیه‌كان .به تایبه‌ت كه تاقیكردنه‌وه‌ی ئاڕاسته‌كانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستهینانی خوێندن له بیركای و زانست ( . )TIMSSكه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی جیهانیه ( 4ساڵ ) جارێك ده‌كرێت و له‌الیه‌ن ده‌سته‌ی نیوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كارامه‌ییه‌كانی په‌روه‌رده‌یی( of ) Achievement Educational Evaluation the for Association Internationalكه باره‌گاكه‌ی له هۆله‌ندایه ئه‌نجام ده‌درێت . له هه‌نگاویكی تردا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم به هاوكاری ڕێكخراوی ( یونیسیف ) له خۆئامادهكردنداین بۆ به‌شداریكردن له تاقیكردنه‌وه‌ی پێوه‌ری ( . )TIMSSكه له‌ڕێگه‌ی پسپۆری نێوده‌وڵه‌تی پێوه‌ره‌كه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له ڕێكه‌وتى ( ) 4 / 24تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌زموونی ئه‌نجام ده‌درێت كه ژماره‌یه‌ك قوتابخانه دیاریكراوه بۆ پۆلـی ( ) 4له وانه‌كانی بیركاری و زانست .به ئامانجی به‌شداریكردن له‌و پێوه‌ره‌دا . كه هه‌ریه‌كه له حكومه‌ت و وه‌زاره‌ت و پرۆگرامه‌كان و هه‌موو كه‌سانی په‌یوه‌ندیدار ده‌خاته ژێر ئه‌ركی به‌رپرسیارێتى و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستى دڵنیایی جۆری له فێركردندا .كه ئه‌مه‌ش پرۆسه‌یه‌كی گه‌وره‌یه تائێستا چه‌ند هه‌نگاوێكی بۆ نراوه .به‌هیوای ئه‌وه‌ی ڕۆژێك بێت له ڕیزبه‌ندی وواڵتاندا جێگه‌ی خۆمان بكه‌ینه‌وه .