Issuu on Google+

‫مانگنامه‌یه‌کی سیاسییه گرینگی ب ‌ه‬ ‫په‌یوه‌ندی کورد و ئیسرائیل ده‌دات‬

‫خاوه‌ن ئیمتیاز‪:‬‬ ‫داود باغستانی‬ ‫سه‌رنووسه‌ر‪:‬‬ ‫مه‌ولوود ئافه‌ند‬

‫‪9‬‬

‫كاریگەری جوولەكە لەسەر هەرێمی كوردستان‬

‫‪+964 750 405 2788‬‬ ‫‪mawlodafand@gmail.com‬‬

‫هاوکارانی ئه‌م ژماره‌یه‌‪:‬‬ ‫دینۆ دانیال‪/‬ئیسرائیل‬ ‫به‌شیر سه‌بری بۆتانی‪/‬ئیسرائیل‬ ‫شێرزاد عه‌بدوڵاڵ قۆریتانی‬ ‫بینیامین مه‌حموود حه‌سه‌ن‬ ‫مه‌شغه‌ڵ‬ ‫هاوار بازیان‬ ‫کۆژین ئه‌حمه‌د‬ ‫بارزان ئیبراهیم‬

‫‪39‬‬

‫‪22‬‬

‫ئۆد میرالند‪:‬‬ ‫كێ لە پشت‬ ‫راگرتنی پڕۆسەی گرینگه‌ کورده‌کان‬ ‫ئاڵوگۆڕی دیلەكانی ئیسرائیل وه‌ک‬ ‫نموونه‌ بۆ خۆیان‬ ‫فەڵەستین و‬ ‫به‌کار بهێنن‬ ‫ئیسرائیلە؟‬

‫دیزاینه‌ر‪:‬‬ ‫شێرکۆ ئومێد‬ ‫ماڵپه‌ڕ‪:‬‬ ‫‪www.israelkurd.com‬‬ ‫ئیمه‌یل‪:‬‬ ‫‪israelkurd@gmail.com‬‬ ‫نرخ‪ 2000 :‬دینار‬ ‫سه‌ری هه‌موو مانگێک گۆڤاری ئیسرائیل‪-‬کورد بخوێنه‌وه‌‬

‫ئه‌وانه‌ی له‌ کوردستاندا به‌بێ پێناسی‬ ‫گۆڤاری ئیسرائیل‪-‬کورد کار بکه‌ن‪ ،‬هیچ‬ ‫په‌یوه‌ندییه‌کیان به‌ ئێمه‌وه‌ نییه‌‪.‬‬ ‫‪www.israelkurd.com‬‬

‫ئیسحاق مۆردخای‪:‬‬

‫‪17‬‬

‫یەكەم جوولەكەی كورد كە بۆ پۆستی‬ ‫سەرەك وەزیران كاندید كرا‬ ‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪1‬‬


‫سه‌رۆکی شاره‌وانیی (رەمەتگان) چڤی بار (بارزانی)‪:‬‬

‫“‬

‫ئێمە لەگەڵ زۆر واڵتی عەرەبی پەیوەندیمان هەیە‪ ،‬بۆ‬ ‫لەگەڵ كورد نەمانبێ‬

‫هه‌ڤپه‌یڤین‪ :‬دینۆ دانیال‪ /‬ئیسرائیل‬

‫پاشناوی بنەماڵەكەمان‬ ‫دووبارە دەگۆڕینەوە‬ ‫لە (بار)ەوە بۆ(بارزانی)‬ ‫كە پاشناوی بنەماڵەی‬ ‫راستەقینەی خۆمانە‬

‫لەو چەند ساڵەی دواییدا لە ناو دامودەزگاكانی حكوومەتی ئیسرائیلدا‪ ،‬كوردە جوولەكەكان بە شێوەیەكی زۆر چاالك‬ ‫بەشداری بوونە‪ ،‬لە پۆستە باالكانی حكوومەتی ئیسرائیلدا‪ ،‬لە ئیسرائیل هەرچەندە ڕەكابەری نێوان دووحیزبی سەرەكی‬ ‫ڵیكۆد و كادیمیا لە ئاستێكی زۆر بەرز دایە و بە پێ سەرچاوەكان زۆرێنەی كوردە جوولەكەكان هاوسۆزن لەگەڵ‬ ‫حیزبی كادیمیا و لە هەڵبژاردنەكاندا دەنگی پیدەدن‪ ،‬ئەوەش وای كردوە كە ئەوانەی لەگەڵ حیزبە ڕاسترەوەكەی لیكۆد‬ ‫دانە وكاری بۆ سەركەوتنی ئەو حیزبە دەكەن‪ ،‬چڤی بار یان چڤی بارزانی كە ماوەی ‪ 21‬ساڵە وەك سه‌رۆکی شاره‌وانیی‬ ‫شاری رەمەتگان لەوپۆستەدا ماوەتەوە‪ ،‬لەو هڤپەێڤینەدا لەگەڵ گۆڤاری «ئیسرائیل‪-‬كورد» باس لە سەرەتای ژیانی‬ ‫خۆی لە ئیسرائیل و هۆكاری كۆچیان لە زێدی خۆیانەوە لە كوردستانەوە بۆ ئیسرائیل لە سااڵنی ‪ 1880‬دەكات‪ ،‬ئەو‬ ‫هەروەها پێوایە كە كورد و جوولەكە مێژووییەكی درێژیان لە پێكەوە ژیان هەیە و زۆرێنەی كورد حەزیان لە ئیسرائیلە‪.‬‬ ‫ئەو بەردەوام خەون بە گەرانەوە بۆ كوردستان دەبێنی و پێوایە كە سەربەخۆیی كورد نزیك بۆتەوە‪.‬‬

‫‪2‬‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬


‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬با سەرەتا لە خۆتەوە دەست پێبكەین وبزانین‬ ‫(چڤی بار) كێیە؟‬ ‫چڤی بارزانی‪ :‬من ناوم چڤی بارزانیە‪ ،‬كوڕی یەعقوب‪ ،‬كوڕی یودا‬ ‫بارزانیم‪ ،‬باپیرە گەوڕەم كە ناوی یودا بارزانی بوو لە سااڵنی (‪)1880‬‬ ‫دا هاتووە بۆ ئیسرائیل ولە (تەبەرییە) نیشتەجێ بووە‪ ،‬كاتی خۆی‬ ‫یەكێك لە بنەماڵەكەی لە كوردستان دەرفێنن كە ئافرەت دەبێ‪،‬‬ ‫ئەودەچێ تۆڵەی بكاتەوە و مرۆڤەكە دەكوژێ‪ ،‬لە دوایدا لە كوردستانەوە‬ ‫بۆ خاكی ئیسرائیل كۆچ دەكات‪ ،‬ئەوكات ئیسرائیل لە ژێر دەسەاڵتی‬ ‫عوسمانیەكاندابوو‪ ،‬لە دوایدا باوكم لێرە لەدایكبووەو ژیاوە و وەك‬ ‫پاسەوانی سنوور كاری كردووە‪ ،‬پاشتر ژیانی هاوسەری پێك هێناوە‬ ‫لەگەڵ ئافرەتێكی (پۆلۆنی) كە ناوی (براخا كاچ ) بوو‪ ،‬من لە ساڵی‬ ‫(‪ )1935‬لە گوندی (یونا) لە ناوەڕاستی ئیسرائیل‪ ،‬لە نزیك شاری‬ ‫(تەلەئەبیب) لە دایك بووم‪ ،‬باوكی سێ منداڵم دوو كوڕو كچێك‪ .‬لە‬ ‫ساڵی ‪ 1954‬دا چووم بۆ خزمەتی سەربازی لەبەشی (پەڕەشووتووانی)‬ ‫دا وەك ئەفسەرێك كارم كردووە‪ ،‬زۆر پلە و پایەم وەڕگرتووە‪ ،‬هەتا‬ ‫گەیشتە جێگری (ژنەڕاڵ) لە سوپای بەرگری ئیسرائیل‪ ،‬ئێستاش‬ ‫ماوەی ‪ 21‬ساڵە سەرۆكی شارەوانی شاری (رەمەتگانم) لە تەلئەبیب‬ ‫وخاوەنی بڕوانامەی بەكالۆریۆسم لەزانیاری زانستە سیاسیەكانی لە‬ ‫سەردەوڵەت لە ساڵی( ‪)1975‬یشەوە‪ ،‬تا ساڵی ‪ 1968‬لە پاریس‬ ‫لە قوتابخانەی بەرزی سوپا خوێندوومە وبەناوی(‪Ecole de‬‬ ‫‪ )guerre‬لە ساڵی ‪ 1965‬فێری خوێندنی وەك فەرماندەی گەورە‬ ‫لە یەكێك لە (فرقەكانی) سوپا وەك فەرماندە‪ ،‬لە ساڵی (‪)1989‬دا‬ ‫بۆ یەكەم جار وەك سەرۆك شارەوانی رەمەتگان هەڵبژێردرام و هەر‬ ‫لەو ساڵەدا چووم بۆ پاریس بۆ جاری پێنجەم بەاڵم‪ ،‬ئەم جارە وەك‬ ‫سەرۆكی شارێك و شارەوانیەك چووم بۆ كاری پێویست‪.‬‬ ‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬لە ناو سوپای ئیسرائیلدا دوا پلەت چی بوو‪ ،‬بە چ‬ ‫پلەیەك گەیشتی؟‬ ‫چڤی بارزانی‪ :‬ئەو كاتەی كە لە سوپای ئیسرائیل دابووم‪ ،‬لە‬ ‫شەڕی (شەش رۆژە)دا ئەو كات فەرماندەی (كە تیبەی‪ )202‬بووم‬ ‫لە پەرەشووتوانی كە ئەو كەتیبەیە توانی شاری (غەزە) بگرێ‪ ،‬لە‬ ‫دوایدا بووم بە بەڕێوەبەری قوتابخانەی پەرەشووتوانی لە سوپادا‬ ‫و فەرماندەی كەتیبەی هەرە گەورە بومە لە( رەمەتە گۆالن) ولە‬ ‫شەڕی (كیپوور)دا یان (الحرب غفران) دا بەشداریم كرد لەیەكێك‬ ‫لە ئاكادیمەیە بەرزەكانی كۆڵیژی ئامادەكردنی فەرماندەكان مامۆستا‬ ‫بووم‪ ،‬كە وەك كۆڵیژی ئەركان وایە‪ ،‬قوتابخانەی بەرزی سوپا لە‬ ‫پاریس ساڵی (‪)1976‬دا تەواو كرد‪ ،‬دوای كۆتایی خوێندن لە بواری‬ ‫پۆلیسی ئیسرائیلدا كارم دەست پێكرد‪ ،‬وەك فەرماندەی هێزی‬ ‫پاسەوانی سنوور لە ساڵی(‪)1977‬دا تا ساڵی(‪.)1983‬‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬

‫“‬

‫هەتا دەمرم شانازی بەوەوە دەكەم‬ ‫كە من كوردم و سەربەرزم بە‬ ‫كوردایەتیمەوە‬

‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪:‬بۆ چی ناوی خۆت لە (چڤی بارزانی)یەوە گۆڕی بۆ‬ ‫(چڤی بار )؟‬ ‫چڤی بارزانی‪ :‬من لە سوپا بووم وەك ئەفسەرێك لە فەرماندەییدا‪،‬‬ ‫رۆژێك هەندێك ئالۆزی و ناكۆكی دروست بوو‪ ،‬لە ئەنجومەنی ئاسایش‬ ‫لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە ئەمریكا‪( ،‬خرۆشچۆف) سەرۆكی ئەوكاتەی‬ ‫یەكیتی سۆڤیەت بوو‪ ،‬لە ناو ئەنجومەنی ئاسایش بوو بە دەمەقاڵی‬ ‫لەگەڵ ئەمریكا وهەڵسابوو پێالوەكانی خۆی لەسەر مێز دانابوو‪،‬‬ ‫بەرامبەر ئەمریكییەكان‪ ،‬سەرۆك وەزیرانی ئەوكاتی ئیسرائیل(داڤیدبن‬ ‫گوریۆن) بۆ فەرماندەیی سوپا بانگی كردم و گوتی‪ ،‬كێ ئێستا لە‬ ‫فەرماندەییە بێت بۆالم دونیا تێكچوو بوو‪ ،‬منیش چووم كە خۆم‬ ‫وەك ئەفسەرێك لەوێ بووم‪ ،‬لەسەرداوای ئەوچووم‪ ،‬پێگووتم دونیا‬ ‫كاول بووە‪ ،‬منیش گوتم گەورەم بۆ؟گوتی ئەم حاڵ وحسابە بووە لە‬ ‫ئەنجومەنی ئاسایش‪ ،‬پێگوتم تۆ ناوت چییە؟ من گوتم گەورەم‪ ،‬من‬ ‫ناوم چڤی بارزانیە‪ ،‬گوتی بارزانی یانی چی؟ من گوتم ئێمە كوردین‬ ‫لەكوردستانی عێراق لە دەڤەری بارزانەوە هاتووین و بنەماڵەكەمان‬ ‫ناوی بارزانیە‪ .‬پێ گوتم لەم رۆوە ناوی تۆ(چڤی بار)ە لەجیاتی‬ ‫بارزانی‪ ،‬ئەزیش تەلەفۆنم بۆ باوكم كردو شتەكانم بۆگێرایەوە‪ ،‬گوتی‬ ‫پێم تۆ نایەتەوە بۆ ماڵ دەچی بۆ بەشی رەگەزنامە لە وەزارەتی ناوخۆ‬ ‫و پاشناوی بنەماڵەكەت دەگۆڕی لە بارزانیەوە بۆ (بار) ئەمە قسەی‬ ‫سەرۆك وەزیران ونابێ رەت بكرێتەوە‪ ،‬لەو رۆژەوە من بووم بە چڤی‬ ‫بار‪ ،‬ئێستا زارۆكەكانم‪ ،‬پاشناوی بنەماڵەكەیان دووبارە دەگۆڕنەوە لە‬ ‫(بار)ەوە بۆ( بارزانی) كە پاشناوی بنەماڵەی راستەقینەی خۆمانە‪.‬‬ ‫ئیسرائیل ‪-‬كورد ‪ :‬بۆ تۆ ئەو كات كە لەگەڵ ئەو گروپە ئیسرائیلیەی‬ ‫تر نەچووی بۆ كوردستان‪ ،‬تا شۆێنی سەگی چۆری بگۆڕی و لە جیاتی‬ ‫ئەو تۆ لەوێ كار بكەیت؟‬ ‫چڤی بارزانی‪ :‬من ئەوكات بەڕێوەبەری قوتابخانەی سەربازی بووم‬ ‫لە ئیسرائیل كە مەشق و راهێنانمان دەكرد بە سەربازەكان لە بەشی‬ ‫پەرەشووتوانی وگەلی شتی تر‪ ،‬من ناوم دەرچوو كە بچم بۆ كوردستان‬ ‫خاكی باب و باپیرانم كە زۆربۆی بە پەرۆش بووم بەخزمەتی بگەم‬ ‫و تۆزیك بتوانم یارمەتی گەلە زوڵم لێكراوەكەم بدەم ‪ .‬بەاڵم كاری‬ ‫تر هاتەپێش كە لە ئیسرائیل رێگەیان پێنەدام بچم بۆ كوردستان‪،‬‬ ‫لێرە زۆر پیویستیان بەمن هەبوو‪ ،‬و(ئەلیعایزەر) نیازی وابوو كە من‬ ‫بچم بۆ كوردستان بە بارازنیم بناسێنێ‪ ،‬بڵی ئەمە(چڤی بارزانیە)‬ ‫وئەمەش سەرۆك بارزانیە‪ ،‬ئەوە بوو نەكرا تا ئێستا هەربەو ئاواتەم‬ ‫كە بگەم بەخاكی باپیرانم وپێیان شادببمەوە و هەتا دەمرم شانازی‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪3‬‬


‫“‬

‫گەالنی ناوچەكە‬ ‫هەموویان خاوەنی‬ ‫سەربەخۆیین‪ ،‬تەنیا‬ ‫نەتەوەكەی من ماوە‬ ‫سەربەخۆ بێت‪،‬‬ ‫ئەمەش نزیكە و من‬ ‫دەیبینم‬

‫بەوەوە دەكەم كە من كوردم و سەربەرزم بە كوردایەتیمەوە‪ ،‬پێم وایە‬ ‫گەلی كورد هیچی كەمتر نیە لە گەالنی ناوچەكە كە هەموویان خاوەن‬ ‫سەربەخۆیین‪ ،‬تەنها نەتەوەكەی من ماوە سەربەخۆ بێت‪ ،‬پەنابە خودا‬ ‫ئەمەش نزیكە ومن دەیبینم‪.‬‬ ‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬كاتێ پێشمەرگە كوردەكان هاتن بۆ ئیسرائیل بۆ‬ ‫پەروەردە لە سەر چەك و شێوازەكانی شەڕ‪ ،‬تۆ ئەوكات بەڕێوەبەری‬ ‫قوتابخانەكە بووی‪ ،‬تۆ چۆن هاوكاری ئەم گروپەت دەكرد؟‬ ‫چڤی بارزانی‪ :‬ئەوكات كاری من ئەوە بوو كە پێشوازیان لێبكەم و‬ ‫وەڕیان بگرم وهەروەها هاوكارییان بكەم بۆ ئەوەی بەشداری كۆرسەكە‬ ‫ببن‪ ،‬لە ناو قوتابخانەكەدا‪ ،‬من هەر ئەوەندە توانیم هاوكاریان بكەم‪،‬‬ ‫لەو كاتەدا سەگی چۆری بوو وەك فەرماندە كە هاوكاری زۆری كردن‪،‬‬ ‫كە منیش شانازی پێەوە دەكەم چۆنكە فەرماندەی منیش بوو‪ ،‬لەگەڵ‬ ‫چەند یاریدەدەرێكی تر بۆ مەشق وراهێنان‪ ،‬ئەوەی من بزانم ئەو گروپە‬ ‫پێشمەرگەیەی كە هاتبوون بۆ ئیسرائیل بۆ ماوەی نزیك مانگێك زیاتر‬ ‫لە الی ئێمە میوان بوون‪ ،‬ئەوان زوو گەڕانەوە بۆ كوردستان‪ ،‬لەبەر‬ ‫ئەوەی هێزی پێشمەرگە لە كوردستان لە شەڕدابوون‪ ،‬دوژمنی كورد‬ ‫لە هێرش كردن دابوو وكورد پێویستی بەم جەنگاوەرانە هەبوو كە‬ ‫هەمووی دوای كۆرسەكە شارەزاییەكی باشیان وەرگرتبوو لە هەموو‬ ‫جۆرە چەكێك وشێوازەكانی شەڕی پارتیزانی لە دژی سوپای عێراق‪،‬‬ ‫ئەوەی من گوێم لێ دەبوو‪ ،‬سوپای عێراق ئەوكات بەشێوەیەكی زۆر‬ ‫دڕندانە هێرشی دەكردە سەر كوردستان وتەڕو وشكیان بەیەكەوە‬ ‫دەسوتاند‪.‬‬

‫‪4‬‬

‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬بە ڕای تۆ بۆچی لەو شوێنانەی كە نەوتی تێدابوو‪،‬‬ ‫كوردەكان دەردەكران‪ ،‬لە شوێنی كوردەكان عەرەبی هاوردەی شیعەیان‬ ‫بە زۆری دەهێنا هۆكاری ئەمە چ بوو؟‬ ‫چڤی با��زانی‪ :‬بە ڕای من عەرەبی سوننە تەنیا هەردوژمنی‬ ‫كورد وفارس وجوولەكەوتورك نەبوون‪ ،‬بەڵكو دوژمنی هاوزمانی‬ ‫خۆشی بوو كەعەرەبی شیعە بوون ولەعێراق بە درێژایی دروستبوونی‬ ‫دەوڵەتی عێراق ئەوەی من بزانم تەنیا عەرەبی سوننە حوكمدار‬ ‫بوون ولە دەسەاڵتدا بوون‪ ،‬بۆیە وای دەكرد وەك دەڵێن بە بەردێك‬ ‫دوو چۆلەكەیان دەكووشت‪ ،‬ئەگەرهاتوو كوردەكان هێرشیان كردبا‬ ‫بۆناوچەكانی خۆیان راستە عەرەبیان دەكوشت‪ ،‬بەاڵم ئەوان عەرەبە‬ ‫سونەكانیان نەدەكوشت‪ ،‬چونكە بەاڵی سوننەكان هەرچی بكوژرا بایە‬ ‫لە قازانجی ئەواندا بوو‪ ،‬شیعەكان زۆرێنەن لە عێراقدایە‪ ،‬ئێمە باوەڕمان‬ ‫هەبێ یان نەبێ لە دوای ئەوان ئینجا سوننەیەولە دوای سوننەش ئینجا‬ ‫كورد دێ بەپلەی سێیەم‪ ،‬شێعەكان زۆربەیان هەژار بوون وشتێكی‬ ‫باشیان پێ نیشان دەدان‪ ،‬كە وایان دەزانی لە قازانجی ئەوانە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لە راستیدا وا نەبوو‪ ،‬تەنیا بۆ لێدانی كورد وشیعە بوو بۆ بەرژەوەندی‬ ‫سوننە كانی دەسەاڵت‪.‬‬ ‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪:‬داهاتووی كورد لە رۆژهەاڵتی ناوەڕاست چۆن‬ ‫دەبینی وكورد چ رۆلێكی دەبێ لە هەموو بوارەكانی ژیان بۆ گەالنی‬ ‫ناوچەكە؟‬ ‫چڤی بارزانی‪ :‬با لەسەرەتاوە ئەوەت پێ بلێم كە نەتەوەی كورد‬ ‫بە هەموو بیروباوەڕ و ئاینەكانیەوە‪ ،‬لە سە رئەوە كۆكن كەدەبێ‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬


‫“‬

‫ئەم نەتەوەیە (كیانیكی)هەبی وپێگەیەكی هەبێ و باوەڕ پێ كراو‬ ‫بێ لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووكان‪ ،‬كاتێك توانی ئەم‬ ‫كیانە سەربەخۆیە دروست بكات‪ ،‬ئەوە دەتوانێ لە ئاستی ناوچەیی و‬ ‫جیهانیدا گەمەی سیاسی خۆێ بكات‪ ،‬هەرچەندە لە هەموو الیەكەوە‬ ‫كوردستان لەالیەن دوژمنانی دراوسێ گەمارۆ دەراوە‪ ،‬لێرەدا من مەبەستم‬ ‫هەرێمی كوردستان(عێراق)ە‪ ،‬بەاڵم بە بەرخۆدانی گەلەكەی وسەركردە‬ ‫ناودارەكانی دەتوانێ دوژمنانی سەركوت بكات‪ ،‬هەرێمی كوردستان زۆر‬ ‫دەوڵەمەندە لە رووی نەوت وسامانە سروشتیەكانەوە‪ ،‬ئەمڕۆ لەجیهاندا‬ ‫بەرژەوەندی هاوبەش هەیە‪ .‬ئەگەركورد ژێرانە بیربكاتەوە بتوانێ‬ ‫كۆمپانیا زڵهیزەكانی جیهان بەێنێتە ناو كوردستانەوە دەست بەكاری‬ ‫بەرهەم هێنان بكەن‪ ،‬ئەم زڵهیزانەی جیهان لەبەر بەرژەوەندی خۆیان‬ ‫پشت لە كورد ناكەن‪ ،‬بگرە پشتگیریشی لێ دەكەن‪ ،‬بۆ هینانەدی‬ ‫ئاواتەكانی‪ .‬وا لە دەوڵەتانی جیرانی دەكەن كە بەخۆیان دان بە مافی‬ ‫كورد دابنێن‪ ،‬لە بەر بەرژەوەندییەكانی خۆیان كە ئەمانیش دەیانەوێ‬ ‫لەم پارووە گەرمەیان تۆزێك بەربكەوێت‪.‬‬

‫ئەو گروپە پێشمەرگەیەی كە‬ ‫هاتبوون بۆ ئیسرائیل نزیك مانگێك‬ ‫زیاتر لە الی ئێمە میوان بوون‬

‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬پەیوەندی نێوان ئیسرائیل كورد چۆن هەلدەسەنگێنن‬ ‫و پێتوایە پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ كوردەكان لە كوردستانی عێراق‬ ‫راستەوخۆ هەبێ؟‬ ‫چڤی بارزانی‪ :‬بەڵی‪ ،‬پێش هەموو شتێك كورد نەتەوەیەكە وەك‬ ‫هەموو نەتەوەكانی ئەم سەرزەمینە و هیچی لە نەتەوەكانی تر كەمتر‬ ‫نیە‪ ،‬ئێمە لەگەڵ توركیا ومیسر وئوردن گەلی واڵتی عەرەبی تریش‬ ‫پەیوەندیمان هەیە‪ ،‬بۆلەگەڵ كورد پەیوەندیمان نەبێ‪ ،‬تا ئیستا‬ ‫ئەونەتەوانەی كەپەیوندیمان هەیە لە گەلیاندا تەنیا زیان بە ئیسرائیل‬ ‫دەگەێەنن‪ ،‬تا ئێستا من نەم بیستووە كورد هەلسێ بەخۆپیشاندان‬ ‫دژی ئیسرائیل یان ئااڵی ئیسرائیل بسووتێنێ وەك ئەو دەوڵەتانی كە‬ ‫باسمان كردن‪ ،‬بەڵكو سەركردەكانی كورد دۆستایەتیەكی مێژوویی و‬ ‫قولیان لەگەڵ نەتەوەی جوولەكەدا هەبووە‪ ،‬ئەوكاتێ كە جوولەكەكان‬ ‫چڤی بارزانی و ئه‌ندامانی شاره‌وانیی ره‌مه‌تگان‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪5‬‬


‫“‬

‫لەسەرەتای كتێبەكەی خۆمدا باسی‬ ‫خاكی باب و باپیرانم كردووە‪،‬‬ ‫باسی كوردستان و جوولەكەكانی‬ ‫كوردستانم كردووە‬

‫لە كوردستان دەژیان و ژیانیان لە ژێر هەرەشە و مەترسی دابوو‪ ،‬لە‬ ‫الیەن سەركردە كوردەكانەوە دەهاتە پاراستن‪ ،‬هیچ ناخۆشیەكمان‬ ‫نەبووە لەگەڵ گەلی كورد‪ ،‬هەرچەندە كورد زۆربەیان موسڵمان بوون‪.‬‬ ‫بەاڵم دەست درێژییان بۆ سەرماڵ وسامانی یەهودییەكانیان قەت رۆژی‬ ‫لە رۆژان نەكردووە‪ ،‬وەك دەلێن چەم بێ چەقەڵیش نابێ‪ ،‬هەندێ شتی‬ ‫بچووك هەردەبی ولە ناو ئێمەش هەروایە‪ ،‬هەموو كەس هەرباش نییە‪،‬‬

‫بەاڵم زۆرینەی كورد هەموو كات ئێمەیان خۆش ویستوە‪ ،‬من كوردم‪،‬‬ ‫مەبەستم خۆم نیە‪ ،‬مەبەستم غەیری كوردە ئەوانەی جوولەكەن بەاڵم‬ ‫كورد نین‪.‬‬ ‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪:‬تۆ پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و توركیا چۆن‬ ‫هەڵدەسەنگێنی لە رووی سیاسی لە ناوچەكەدا؟‬ ‫چڤی بارزانی‪ :‬ئێمە پەیوەندییەكی باشمان هەبوو لەگەڵ دەوڵەتی‬ ‫توركیا‪ ،‬تا هاتنە سەر دەسەاڵتی پارتەكەی (ئەردۆگان) دادوگەشەپێدان‪،‬‬ ‫كاتێك ئاكەپە هاتنە سەر كورسی دەسەاڵت پەیوەندییەكان بەرەوخاوی‬ ‫وساردی چوون‪ ،‬ئێمە توركیەمان بە(هاوپەیمانی ستراتیژی) ئیسرائیل‬ ‫لە رۆژهەاڵتی ناوەڕاست دادەنا‪ ،‬بەاڵم هاتنەكایەی ئەو پارتە توركیا‬ ‫بەرەوالیەنی دوورخستنەوەی لە ئیسرائیل دەبات‪ .‬الیەنی ئێرانیان زیاتر‬ ‫پێوە دیارە‪ ،‬خودی توركیا ناتوانێ هیچ بكات بەبێ یارمەتی رۆژئاوا‪،‬‬ ‫كە بریتیە لە ئەمریكا هاوپەیمانانی وئیسرائیل‪ ،‬ئێمە ئەوەندە بە توركیا‬ ‫دەلێن با بەعەقاڵنە بیر بكاتەوە‪ ،‬ئەمڕۆ دەبیستین كە بەرپرسانی‬ ‫توركیا هەرەشەی كشانەوەی باڵیۆزی خۆیان دەكەن‪ ،‬هەموو ئەمانە‬

‫چڤی بارزانی و هاوکارمان دینۆ دانیال‬

‫‪6‬‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬


‫“‬

‫هیچ شتێك لە بیرو كردەوەی ئیسرائیل ناگۆڕێ بەرامبەر توركیا‪،‬‬ ‫بەڵكو مەسەلەكە زیاتر ئالۆز دەكات‪ ،‬من بۆیە دووبارەی دەكەمەوە‬ ‫با لە دوارۆژی توركیا بكۆڵێنەوە‪ ،‬نەوەك قسەی پڕو پووچ و بە تاڵ‬ ‫لێرەولەوێ كە دەكریت‪.‬‬

‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬تۆ وەك بەڕێوەبەری شارێكی گرنگ لە ئیسرائیل‬ ‫كە ناو شارەكەی تۆ (بورسەی) هەموو ئیسرائیلی لێە‪ ،‬ئەگەر هاتوو‬ ‫ئێران وئەحمەدی نەژاد هەڕەشە بكەن‪ ،‬ئایا ئێوە بە چ شێوەیەك‬ ‫خۆتان دەپارێزن؟‬ ‫چڤی بارزانی‪ :‬من وەك بەرپرسی ئەم شارە و هەموو (بورسە)ی‬ ‫ئیسرائیل لە شاری ئێمەیە‪ ،‬دەتوانیین ئیمە كۆنترۆلی هەموو كاری‬ ‫ئەو بورسەیە بكەین لەگەڵ هەموو جیهاندا و دەوڵەتی ئیسرائیلیش‬ ‫بەرنامەیەكی تۆكمەی داناوە‪ ،‬كاتێك بزانین كە ئیران نیازی خراپە‪،‬‬ ‫هەموومیكانێزمەكانی خۆ پاراستنمان گرتۆتە بەر بۆسە المەتی بورس‬ ‫ودانیشتوانی ئەم واڵتە‪ ،‬من وام پێ باشە كە نەژاد ژیرانە بیربكاتەوە‬ ‫ئەقڵی وەك منداڵ نەبێ بە گڕیك هەڵچی‪ ،‬ئیسرائیل ئەو دەوڵەتە نیە‬ ‫كەحیسابی بۆ نەكرێ‪ ،‬ئەو پارووە چەورەش نیە‪ ،‬یەكسەرلە قوڕگی زوو‬ ‫ئاوا بێت و بیخوات‪ ،‬لەوانەیە قوڕگی بگرێ وبیخنكێنێی‪ .‬دەبێ سەرۆكی‬ ‫واڵت زۆر ژێرو بەتوانا بێت‪ ،‬نەوەك نە ژاد هەردێ ودەچی‪ ،‬دەڵی من‬ ‫ئیسرائیل لەسەر نەخشەی جیهان دەسڕمەوە‪ ،‬ئیسرائیل ئێستا ئەگەر‬ ‫بیهەوێ دەتوانیت شەڕ لەگەڵ هەموو گۆی زەوی بكەت‪ ،‬بەاڵم ئێمە‬ ‫وەك ئەو(گەمژانە )نین‪ .‬ئیسرائیل هەموو كات چاوی لە ئاشتی بووە‬ ‫و رووی لە شەڕنەبووە‪ ،‬ئەگەر شەڕی بۆ دروست نەكەن‪ ،‬ئەو شەڕی‬ ‫هیچ كەس و الیەنیك ناكات‪.‬‬ ‫ئیسرئیل‪-‬كورد‪ :‬سەبارەت بە مەسەلەی كێشەی نێوان فەلەستین و‬ ‫ئیسرائیل ڕاتان چییە‪ ،‬چ بكرێت بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە؟‬ ‫چڤی بارزانی‪ :‬ئێمە باوەڕمان بەوەیە كە دەوڵەتی فەلەستین دروست‬ ‫بێ‪ ،‬بەاڵم بێ چەك و بێ دەست تێوەردانی دەرەكی‪ ،‬بە سەركردایەتی‬ ‫رێخكراوی (فەتح)‪ ،‬دەبێ ئەوەش بزانن كە دەوڵەت نابی بۆ دوو‬ ‫الیەنەی فەلە ستین بێت‪ ،‬دەبی ئەوان لە ناوخۆی خۆیان رێك بكەوەن‪،‬‬ ‫واز لە تیرۆر بێنن‪ ،‬ئیترچەك ومووشەك لە ئێران وسوریا وەرنەگرن‪،‬‬ ‫گروپە تیرۆریستەكانی (قاعیدە) وهەندێ باڵی تر لە ناوبەرن‪ ،‬یەك‬ ‫دەنگ بن‪ ،‬ئەوەی كۆمە ڵگای نێودەولەتی پێمان بڵی ئاوا بۆیان‬ ‫دەكەین‪ .‬بەمەرجێك هەموو الیەنەكانی فەلەستین دان بە وجودی یە‬ ‫هودیەتدا بنێن لە سەرخاكی ئیسرائیل و لێ پاشگەز نەبنەوە‪ ،‬ئێمە‬ ‫ئامادەین بۆ جێ بەجێكردنی هەموو داواكاریەكانیان‪.‬‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬

‫سەركردەكانی كورد دۆستایەتیەكی‬ ‫مێژوویی و قوڵیان لەگەڵ نەتەوەی‬ ‫جوولەكەدا هەبووە‬

‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬جەنابتان وەك هەدیە كتێبی خۆتم پێشكەش‬ ‫دەكەی‪ ،‬من پێم خۆشە بزانم بەر لە خوێندنەوەی ئەو كتێبە لەسەر‬ ‫چی نووسیووتە و باسی چی دەكەیت؟‬ ‫چڤی بارزانی‪ :‬من لە كتێبەكەی خۆم لەسەرەتادا باسی خاكی‬ ‫باب وباپیرانم كردوە‪ ،‬باسی كوردستانم كردووە بە گشتی وباسی‬ ‫جوولەكەكانی كوردستانم كردووە‪ ،‬كە چۆن لەوی ژیاون وچۆن هاتوون‬ ‫بۆ خاكی ئیسرائیل‪ ،‬لەسەر ژیانی خۆمم نووسیووە‪ ،‬كەمن وەك‬ ‫ئەفسەرێكی بچووك لە سوپای بەرگری ئیسرائیل كارم كردووە‪ ،‬تا بووم‬ ‫بە جێگری ژنەڕال و فەرماندەی پۆلیسی سنووری هەموو ئیسرائیل‬ ‫وەك فەرماندەی(پاسەوانی سنوور)‪ ،‬باسی خێزانەكەم ومنداڵەكانم‬ ‫كردوە‪ ،‬ئەوەشم لە بیر نەچی وا بزانم باسم كردوە‪ ،‬بۆت لە سەرەتادا‬ ‫كە منداڵەكانم ئێستا خەریكن ناوی بنەماڵەكەیان دووبارە لە (بار)‬ ‫وە بۆ (بارزانی) بگۆرنەوە‪ ،‬كەخۆیان بە كورد دەزانن‪ ،‬پێ سەربەرزن‬ ‫كە كورد بن‪.‬‬ ‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬تۆ وەك كوردێك نە وەك بەرپرسێك‪ ،‬چۆن دەڕوانیە‬ ‫گۆڤاری ئیسرائیل‪-‬كورد‪ ،‬لە ئێستاو دوا رۆژدا و چ پێشنیازێكت‬ ‫هەیە؟‬ ‫چڤی بارزانی‪ :‬من وەك كوردێك زۆر خۆشحاڵ بووم لە واڵتە كەم‪،‬‬ ‫بۆ یەكەم جار رۆژنامەنووسێك كە خە ڵكی واڵتی خۆمەوبێتە الم و‬ ‫پەیامنێری گۆڤارێك بێت‪ ،‬كە گرنگی بە پەیوەندی نێوان كوردستان‬ ‫وئیسرائیل بدات‪ ،‬ئەوە خەونی من بوو‪ ،‬من داوای ڵیبوردن دەكەم‬ ‫كە زمانی كوردی نازانم بخوێنمەوە یان بنوسم‪ ،‬بەاڵم لە ڕێگای ویب‬ ‫سایتەكەتانەوە‪ ،‬بە زمانی ئینگلیزی دەتوانم لە مەبەستان بگەم‪ ،‬دەزانم‬ ‫ئەوە بۆ خزمەتی هەردوو الیە ومن گرنگی زۆری پێ دەدەم‪ ،‬حەزیش‬ ‫دەكەم لە نزیكەوە یەكتری بناسین لەگەڵ سەركردەكانمان‪ ،‬چونكە‬ ‫ئە وان سەركردەی هەموو كوردن‪ ،‬منیش تاكێكم لەو ناو گەلەكەمدا‪،‬‬ ‫هەرچەندە ئاینم جیاوازە‪ ،‬ئەوەی من بزانم كورد فرە ئایینە لە هەموو‬ ‫جۆرە ئاینیك هەیە لە كوردستان‪ ،‬ئێمەش بەشێكین لەم ئاینانە‪.‬‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪7‬‬


‫“‬

‫باوەڕمان بەوەیە كە‬ ‫دەوڵەتی فەلەستین‬ ‫دروست بێ‪ ،‬بەاڵم بێ‬ ‫چەك و بێ دەست‬ ‫تێوەردانی دەرەكی‪ ،‬بە‬ ‫سەركردایەتی رێخكراوی‬ ‫(فەتح)‪،‬‬

‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪:‬دوا وتەت بۆ گۆڤاری ئیسرائیل‪-‬كورد و گەلی‬ ‫كورد؟‬ ‫چڤی بارزانی‪ :‬من دەست خۆشی لە دەستەی نووسەران و‬ ‫كاربەدەستانی گۆڤارەكە دەكەم‪ ،‬هیوای سەركە وتنیان بۆ دەخوازم‬ ‫وهیوادارم هەرمانگێك شتی باشتر پێشكەش بكەین‪ ،‬گەشبین بن‬ ‫و دوارۆژێكی باشتان بۆ دەبینم‪ ،‬هیوادارم گەلی كوردیش خاوەن‬ ‫دەوڵەتی سەربەخۆ بێت‪ ،‬ئااڵكەی وەك ئااڵی هەموو والتانی جیهان‬ ‫لە ئەنجومەنی ئاساێشدا بشەكێتەوە‪ ،‬بەكویرە چاوی دوژمنان‪ ،‬وەحەز‬ ‫دەكەم سەردانی كوردستان بكە م هەموو ئاواتی من بوو لە مناڵیەوە‬ ‫تا ئیستا‪.‬‬

‫‪8‬‬

‫پرۆفایل‪:‬‬ ‫چڤی بارزانی ناسراو بە چڤی بار كوڕی یودا بارزانی‬ ‫‪ 1935‬ساڵی لە ئیسرائیل لەدایك بووە‬ ‫ماوەی ‪ 21‬ساڵە سەرۆكی شارەوانی شاری رەمەتگانە لە تەلئەبیب‬ ‫سەرۆكی بەشی پەروەردە و فێركردن لە رەمەتگان‬ ‫سەرۆكی بەشی گلعاد‪ ،‬لە نە خۆشخانەی تەلە شومێر‬ ‫سەرۆكی فەخری لە ئیدارەی زانكۆی (بارئیالن) لەرەمەتگان كە‬ ‫بەباشترین زانكۆ لە ئیسرائیل ناو دەبرێ‬ ‫ئە ندامی بااڵی‪ ،‬قوتابخانەی بااڵی ئەندازەو پالندانان‬ ‫بەكالۆریۆس لە زانیاری زانستە سیاسییەكانە لەسەر سیاسه‌تی‬ ‫دەوڵەت‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬


‫كاریگەری جوولەكە لەسەر هەرێمی‬ ‫كوردستان‬ ‫ڕاپۆرتی‪ :‬مەشغەل‪/‬كۆیە‬ ‫گه‌لی کورد و جووله‌که‌ دۆستایه‌تیی خۆیان دووپات ده‌که‌نه‌وه‌‬

‫بەپێی سەرچاوەكانی مێژوو تا ئێستا هیچ شتێك نییە كە‬ ‫باس لە كارەساتێك بكات یان ڕووداوێكی ناخۆش كە لەنێوان‬ ‫جوولەكەو كورد ڕووی دابێت‪ ،‬هەر لەكاتی جێهێشتنی كوردستان‬ ‫لەالیەن جوولەكەكانەوە كە چۆن بەوپەڕی ڕێزو خۆشەویستی لە‬ ‫الیەن كوردەكان بەڕی ك��راون‪ ،‬بۆیە ئەگەر ل��ەڕووی پەیوەندییە‬ ‫دیپلۆماسیەكانی كورد لەگەڵ واڵتانی دراوسی و ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاست‬ ‫‪www.israelkurd.com‬‬

‫سەیر بكەین‪ ،‬هەموو پەیوەندیەكان بەشێوەیەكی ودی بووە‪ ،‬ئەمەش‬ ‫بێ متمانەیی كورد بەرامبەر ئەو واڵتانە دەردەخات‪ ،‬چونكە ئەوان‬ ‫بەگوێرەی بەرژەوەندیەكانیان دەست كاری ئەم پەیوەندیانەیان‬ ‫كردووە‪ ،‬بەاڵم واڵتێكی وەك ئیسرائیل كە بە نەیاری هەموو واڵتانی‬ ‫ناوچەكە ئەژمار دەكرێت‪ ،‬كە تەنانەت توركیاش لەم دوا دوایە ئاڵۆزی‬ ‫خستە نێوان پەیوەندیەكانی خۆی لەگەڵ ئیسرائیلدا‪.‬‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪9‬‬


‫تا ئێستا هەرێمی كوردستان نەهاتووە خۆی تاقی بكاتەوە‬ ‫لەدرووست كردنی پەیوەندیەكی دیپلۆماسی‪ ،‬ئەویش بەهۆی ئەو‬ ‫كاریگەریانەی كە لەالیەن واڵتانی عەرەبی و ئیسالمی كراوەتە سەری‬ ‫كەچەندین كەسایەتی عەرەبی كوردی بە دۆستی ئیسرائیل ناو بردووە‬ ‫تەنانەت بەبی بوونی پەیوەندییەكیش‪ ،‬ئێمە جگە لە ماڵ وێرانی و‬ ‫ئەنفال و دەربەدەری و تاقی كردنەوەی چەكی كیمیاوی و تەنانەت‬ ‫شتێك نیە بە شانازیەوە باسی بكەین كەلەالیەن واڵتانای ناوچەكە‬ ‫بۆمان كرابێت‪.‬و هەر هەنگاوێكی سیاسی دەبێت لێكۆڵینەوەی وردی‬ ‫لەسەر بكرێت بۆ ئەوەی نەبێتە توڕەبوونی یەكێك لەم واڵتانە‪...‬‬

‫ئەو خوێندنەوە سەرەتاییەی كەباسمان كرد واڵت��ی ئیسرائیل‬ ‫باشترین واڵتە كە كورد پەیوەندی لەگەڵ بكات‪.‬گەرانەوەی كوردە‬ ‫جوولەكەكان بۆ كوردستان ئەمە دەبێتە ڕووداوێكی مێژوویی بۆ‬ ‫هەرێمی كوردستان و درووست كردنی پردی پەیوەندی لەنێوان هەرێم‬ ‫و ئەوروپاو ئەمریكادا‪ ،‬هەوروەها ئەگەر وەبەرهێنەرە جوولەكەكان‬ ‫سەرمایەكانیان لە كوردستان بخەنە گەڕ‪ ،‬ئەو مێژووەی كە بەسەدان‬ ‫ساڵ مەزندە دەكرێت زیندوو بكرێتەوە‪ ،‬بۆ زیاتر وروژاندنی ئەم‬ ‫مەسەلەیە بەڕێز ((سەعید مەولود)) بەكەلۆریۆس لە بواری مێژوو بۆ‬ ‫«گۆڤاری ئیسرائیل‪-‬كورد «راگەیاند‪ -:‬لە سەرەتادا باسی لە نەتەوەی‬ ‫جوولەكە كرد و گوتی‪-:‬جوولەكەكان وەك نەتەوەیەك بەهەمان‬ ‫قۆناغی چەوساندنەوەو كۆمەڵكوژیدا تێپەر بوونە و هەمان مەعاناتی‬ ‫نەتەوەی كوردیان هەیە‪ ،‬بۆیە پەیوەندی كردن و دیپلۆماسیەتێكی‬ ‫سەركەوتوو لەگەڵیاندا ڕەنگە ببێتە خاڵێكی ئیجابی بۆ نەتەوەی‬ ‫كورد‪ ،‬خۆشیان خواستی ئەم پەیوندیانەیان هەیە‪ ،‬بۆیە هاتنەوە یان‬ ‫و نیشتەجێبوونیان لە هەرێمی كوردستان دەبێتە هۆكارێك بۆ زیاتر‬ ‫پاراستنی هەرێمی كوردستان‪.‬‬

‫جیاوازی ئیسرائیل لەگەڵ ئەم واڵتانە چیە بۆ كورد‬ ‫یەكەم خاڵ كە بەخاڵێكی زۆر گرنگ ئەژمار دەكرێت ئەویش ئەوەیە‬ ‫كە‪ ،‬بەشێك لەو هاواڵتیانەی كە لە ئیسرائیل دەژین و جوولەكەی‬ ‫كوردی هەرێمی كوردستانن‪ ،‬واتە ئەوان جگە لە ئاستی پەیوەندیەكی‬ ‫دیبلۆماسی خۆیان بە كوردی كوردستان دەزانن‪ ،‬دووەم خاڵ كەباس‬ ‫لە دیموكراتی واڵتانی ناوچەكە دەكرێت تەنانەت بە توركیاشەوە‪ ،‬ئەوا‬ ‫پێویست ناكات باسی بكەم چوونكە هەموومان دیموكراسیەكانی ئەو‬ ‫هاتنەوەی ئەم نەتەوەیە بۆ كوردستان‪ ،‬كە لە ناوەندی سیاسەتی‬ ‫واڵتانە دەزانین چەندە‪ ،‬بەاڵم واڵتێكی وەك ئیسرائیل كە بەیەكەم‬ ‫جیهانیدا پێگەیەكی بەهێزی هەیە‪ ،‬بێگومان كاردانەوەی دەبێت‬ ‫واڵت ئەژمار دەكرێت لە پیادەكردنی دیموكراسیەتی ڕاستەقینە‪.‬‬ ‫لەسەر ئاستی سیاسەتی زلهێزەكانی جیهان وەك بەڕیتانیاو ئەمریكا‬ ‫خاڵێكی تر كە ئەویش خاڵێكی ئابوریە واڵت��ان��ی ناوچەكە بۆ زیاتر داكۆكی كردن لەمافە كەلتووری و نەتەوەییەكانی كۆی‬ ‫هەردەم كێبڕكی دەكەن لە بەدەست هێنانی زۆر ترین بڕی نەوت نەتەوەكانی هەرێمی كوردستان‪.‬‬ ‫كورد ئەگەر لەقۆناغی خەباتی شاخ پەیوەندی لەگەڵ هەموو نەتەوەو‬ ‫لە هەرێمەكەمان و چاویان بڕیوەتە واڵتەكەمان‪ ،‬بەاڵم ئیسرائیل‬ ‫یەكێكە لەهەرە واڵتە زەبەالحەكانی جیهان لەڕووی ئابوریەوە و دەوڵەتێكدا دروست كردبێت‪ ،‬بێگومان لەقۆناغی ئێستای خەباتی‬ ‫هەروەها واڵتێكی پێشكەوتوو لەهەموو بوارەكانی جیهان‪ .‬بەپێی سیاسی و دەستوریدا پێویستی بە پەیوەندی لەگەڵ هەموو نەتەوەو‬

‫‪10‬‬

‫شوان کاکه‌یی‬

‫شوان کاکه‌یی‪:‬‬ ‫«هەرێمی كوردستان‬ ‫هەرێمێكی تازەیە‬ ‫بۆیە پێویستی بە‬ ‫پشتگیری زۆر هەیە‬ ‫لەالیەن واڵتانەوە‪،‬‬ ‫ئیسرائیل باشترین‬ ‫واڵتە كە پشتگیریی لە‬ ‫هەرێمی كوردستان‬ ‫بكات»‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬


‫لە مێژوودا پەیوەندیی نێوان ئەم دوو نەتەوەیە ئاسایی بووە و تا ئێستا‬ ‫هیچ گرژییەك دروست نەبووە كە شایەنی باسكردن بێت‪ ،‬ئەگەر چی‬ ‫دوژمنان هەوڵی زۆریان داوە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوانیاندا دروست بکه‌ن‬ ‫دەوڵەتێكدا هەیە‪ ،‬بەتایبەتی ئیسرائیل كە یەكێكە لەو دەوڵەتانەی‬ ‫كەلەزۆر حاڵەتدا هاوكێشەی سیاسی نێو دەوڵەتی دەگۆڕێت و‬ ‫هاوپەیمانە لەگەڵ گەورەترین زلهێزەكانی دنیا ئەمە لەالیەك لەالیەكی‬ ‫تریشەوە ئیسرائیل خۆی گرنگی بەم پەیوەندیە دەدات لەگەڵ هەرێمی‬ ‫كوردستان‪ ،‬خوازیاری پەیوەندی و هاوپەیمانێتیە چ وەك بەرژەوەندی‬ ‫ئابووری یان وەك كارتێكی فشار لە بەرامبەر دەوڵەتەكانی سوریاو‬ ‫ئێران و توركیاو عێراقیش كەلەم دوایەدا بۆوەتە پێگەیەكی بەهێز بۆ‬ ‫ئێران لەو كاتەی شیعە مەزهەبەكان فەرمان ڕەوایی دەكەن‪.‬‬ ‫لە مێژوودا پەیوەندی نێوان ئەم دوو نەتەوەیە ئاسایی بووە و تا‬ ‫ئێستا هیچ گرژیەك درووست نەبووە كە شایەنی باس كردن بێت‪،‬‬ ‫ئەگەر چی دوژمنان هەوڵی زۆریان داوە بۆ دروستكردنی گرژی و‬ ‫ئاڵۆزی لە نێوانیان‪ ،‬لەكاتی ڕژێمی بەعس لەماوەی دەسەاڵتی لە‬ ‫هەرێمی كوردستان و بەدرێژایی دروستبوونی دەوڵەتی عێراقیشدا‬ ‫ب��ەردەوام هەوڵی ئەوە دراوە كە دژایەتی كردنی جوولەكە وەك‬ ‫كولتوورێك پیادە بكرێت‪ ،‬جگە لەوەی كە لە سەردەمی فتوحاتی‬ ‫ئیسالمی وە تا ئێستا كار بۆ تێكدانی هەر پیوەندیەك كراوەو دەكرێت‬ ‫كە لەنێوان هەر نەتەوەوەیەك لەگەڵ ئیسرائیل هەبێت‪ ،‬بۆیە هۆكاری‬ ‫ئایینی بە خاڵی سەرەكی دادەنرێت بۆ تێكدانی پەیوەندی لەنێوان‬ ‫دوو نەتەوەی كورد و جوولەكە‪.‬‬ ‫لەكۆتایدا پەیوەندی كردنی سەركردایەتی كورد لەگەڵ ئیسرائیل‬ ‫دەبێت بەشێوەیەكی تەدریجی بێت‪ ،‬بەشێوەیەك بێت نەبێتە هۆی‬ ‫درووست بوونی گرژی لە ناوچەكەدا‪ ،‬ڕاگەیاندنەكان دەبێت ئەم ئەركە‬ ‫گرنگ و مێژوویە بگرنە ئەستۆی خۆیان‪ ،‬هەرچەندە ئێستا بارو‬ ‫دۆخی هەرێمی كوردستان لەگەڵ واڵتانی دەرەوە بەتایبەتی و واڵتانی‬ ‫دراوسی هەتا بوارێكی جێگیر نیە‪ ،‬بۆیە پێویستە سەرەتا درووست‬ ‫بوونی ئەم پەیوەندیە لە ڕێگەی كۆمەاڵیەتی و ئابووری بێت كە تێیدا‬ ‫ڕیكخراوە ناحكومیەكان و كۆمپانیا و بازرگانیكردن ئەركی سەرەكی‬ ‫بگرێتە ئەستۆی خۆی‪ ،‬وە كلیلی ئەم پەیوەندیە لە دەستی جوولەكە‬ ‫كوردەكانە‪.‬‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬

‫مامۆستا شوان كاكەیی‪ ،‬بەرپرسی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی‬ ‫داكۆكی كردن لە كەركوك‪ ،‬لە وەاڵم دان��ەوەی چەند پرسیارێكی‬ ‫«ئیسرائیل‪-‬كورد» بەشێوەیە قسەی بۆ كردین‪ :‬كوردە جوولەكەكان‬ ‫كوردستان بە شوێنی باب و باپیرانی خۆیان دەزانن واتە پێویستە‬ ‫ئەوان بگەڕێنەوە كوردستان وەهەر كەسێكیش بگەڕێتەوە زێدی‬ ‫خۆی ئەوە ئەو كات بەو پەڕی خۆشەویستی و دڵسۆزیەوە كار‬ ‫بۆ واڵتەكەی دەكات و هاتنەوەی جوولەكەكان گرنگی زۆری هەیە‬ ‫لەبواری تەكنەلۆژیاو ئابووری كە ئێستا بەرداشی جەنگی جیهانگیری‬ ‫جیهانە‪ ،‬لێرەدا هەرێمی كوردستان زۆر قازانج دەكات بە هاتنەوەی‬ ‫ئەوان‪ ،‬دوای ئەوە ئەوان داگیر كەرنین بۆیە دەبێت نەتەوەی كورد‬ ‫بە ژاوی بەشێكی دابڕاو بەهۆی سیاسەتی قەدەر سەیریان بكات‪.‬‬ ‫دوای ئەوە نەتەوەی كورد نەتەوەیەكی ئاشتی خوازە جوولەكەش‬ ‫هەروان مێژوو ئەمە دەسەلمێنێت وە ئەو سیاسەتە میانڕەوەی كە‬ ‫لە ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاستا گرتۆیتەبەر‪ ،‬خاڵێكی تر ئەوەیە كە هەرێمی‬ ‫كوردستان هەرێمێكی تازەیە بۆیە پێویستی بە پشتگیری زۆر هەیە‬ ‫لەالیەن واڵتانەوە ئیسرائیل باشترین واڵتە كە پشتگیری لە هەرێمی‬ ‫كوردستان بكات چونكە بەشێك لە وانەی كە لە ئیسرائیل دەژین‬ ‫خەڵكی ئەم كوردستانەن بەڕەچەڵك‪ ،‬وەتا ئێستا ئەو هۆكارە‬ ‫ئەقلیمیانەی كە هەیە و لە ڕابوردووشدا هەبووە‪ ،‬هەر لە لەبیر‬ ‫كردنەوەی عەرەبی شۆڤینی و عەقیدەی واڵتی ئیسالمی وای كردوە‬ ‫كە هەرێمی كوردستان پەیوەندی لەگەل ئیسرائیل نەبووە وە هەردەم‬ ‫پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بە خاڵی سور دانراوە و بەزاندنی قبوڵ‬ ‫نەبووە بەاڵم ئێستا ئێمە میلەتێكی خاوەن ئیرادەین بۆیە پێویستە‬ ‫ئەم هیڵە سورە ببەزێنین و بیر لە ئایندەی نەتەوەكەمان بكەینەوە‪.‬‬ ‫بۆیە لەكۆتاییدا دەڵێم پێویستە ئیسرائیل نەك تەنانەت لەگەڵ هەرێمی‬ ‫كوردستان بەڵك و لەگەڵ هەموو كورد بە هەر چوار پارچە��ەیەوە‬ ‫پەیوەندی باش درووست بكاتن‪ ،‬چونكە دوو گەلی تەنیاو بێكەسن‬ ‫لە ناوچەكە بۆیە مامەڵە ژیرانەی سەركردایەتی كورد دەبێت وابكات‬ ‫كە پتەو ترین پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بكات‪ .‬وەك خۆشم لە‬ ‫ئێستاوە بەخێر هاتنەوەی هەر كوردە جوولەكەیكیش دەكەم كە‬ ‫بێتەوە كوردستان‪.‬‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪11‬‬


‫حەسەن ئەحمەد مستەفا‪:‬‬

‫دەسەاڵتی كوردیش پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دروست نەكات‪ ،‬هیچ‬ ‫هێزێك نییە ڕێگە لە رۆژنامەگەر و رێكخراوە ناحكومییه‌کان بگرێت‬ ‫هڤپەیڤین‪ :‬ئیسرائیل‪-‬كورد‬

‫حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د مسته‌فا‪ ،‬پسپۆڕی کاروباری تورکیا‬

‫‪12‬‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬


‫ئالۆزییەكانی نێوان توركیا و ئیسرائیل لە دوای هاتنە‬ ‫سەر دەسەاڵتی پارتی دادوگەشەپێدان بە سەرۆكایەتی‬ ‫ئەردۆغان زیارتر بووە‪ ،‬هێرەشە بەردەوامەكانی ئەردۆغان‬ ‫بۆ سەر ئیسرائیل و نزیكبوونەوەی لە واڵتانی ئیسالمی لە‬ ‫ناوچەكدا توركیایەكی علمانی لە هاوپەیمانەكانی رۆژئاوای‬ ‫دوور دەك���ات���ەوە‪ ،‬ب��ۆ ناسین و ش��رۆڤ��ەك��ردن��ی رەهەندە‬ ‫جیاوازەكانی ئەم دۆخەی لە نێوان ئیسرائیل و توركیادا‬ ‫هاتۆتە ئ����اراوە‪ ،‬ح��ەس��ەن ئەحمەد مستەفا ش���ارەزا لە‬ ‫كاروباری توركیا لەو هه‌ڤپەیڤینەی گۆڤاری «ئیسرائیل‪-‬‬ ‫كورد» باس لە مێژووی ئەو پەیوەندیی نێوان توركیا و‬ ‫ئیسرائیل لە قۆناغە جیاوازەكاندا تا قۆناغی هاتنە سەر‬ ‫دەس��ەاڵت��ی پ��ارت��ی دادوگ��ەش��ەپ��ێ��دان ك��ە خ���اوەن هزرێكی‬ ‫ئیسالمیە و توركیا لە هاوپەیمانی والتانی رۆژئ���اوا و‬ ‫ئیسرائیل دوور دەكاتەوە و زیارتر گرنگی بە هاوپەیمانی‬ ‫توركیا لەگەل واڵتانی ئیسالمی لە ناوچەكەدا دەدات‪.‬‬ ‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬لەو پرسیارەوە دەست پێ دەكەین‪ ،‬رەهەندەكانی‬ ‫سیاسەتی توركیا و ئیسرائیل چۆن دەبینن‪ ،‬پەیوەندییەكانیان لە‬ ‫كۆنەوە بۆ ئەمڕۆ چۆن بووە؟‬ ‫حەسەن ئەحمەد‪ :‬دروستترە ئێمە باس لە پەیوەندی نێوان جوولەكە‬ ‫و تورك بكەین‪ ،‬دەبێ ئاگادار بین دیدو شڕۆڤەی ئاینی بابەتەكان بزر‬ ‫نەكات‪ ،‬واقعی بین‪ ،‬من زۆر شت لە جوولەكەكانی قەاڵدزەوە دەزانم‪ ،‬زۆر‬ ‫دۆست وناسیاوی ( بن جوو) مان لە ناوچەی پشدەر هەیە‪ ،‬كەسانی‬ ‫هەرە بەرێزن‪ ،‬لەناویاندا مەالی ئاینیشمان لە شوێنەكاندا هەیە كە‬ ‫ئێستاش هەربە «بن جوو» بانگ دەكرێن‪.‬‬ ‫باسی جوولەكەكان پەیوەندی بە ئێمەشەوە هەیە‪ ،‬بەاڵم بە شێوەیەكی‬ ‫دیاریكراو پەیوەندی نێوان جوولەكە و نەتەوەكانی دیكە پەیوەستە بەو‬ ‫زوڵمەی كە لە جوولەكەكان كرا‪ ،‬ئەوەی كوشتیان دەنا دەریانكردن‪،‬‬ ‫بە یاساكان و بە عورف و عادات رووبەڕوویان بوونەوە‪ ،‬هەروەها بە‬ ‫هۆی هەژموون و ئیجتیهاداتی ئایینی‪ ،‬لەسەدەی پانزدە رێك ساڵی‬ ‫(‪ )1491‬دادگای كلیسا (‪ )200‬هەزار جولەكەی لە ئیسپانیا دەركرد‪،‬‬ ‫واڵتان ئامادە نەبوون بەخۆیانەوە بگرن‪ ،‬بەاڵم دەوڵەتی عوسمانی‬ ‫جوولەكەكانی بەخۆیەوە گرت‪ ،‬بوونە بەشێك لە دابەشبوونی دانیشتوان‪،‬‬ ‫بوونە كولتوورێك لە ناو دەوڵەتی عوسمانی‪ ،‬بەشداری ژیانی سیاسی‬ ‫كۆمەاڵیەتی و ئابووری و رۆشنبیریان كرد‪ ،‬ئەوان كەسانی شارەزا بوون‪.‬‬ ‫سەرچاوەیەكی توركی باس لەوە دەكات‪ ،‬كە لەسەدەی (‪)16‬دا لە ناو‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬

‫كۆشكی سوڵتانی عوسمانیدا ئەركی حەكیم( دكتۆر)یان پێ سپێردرابوو‪،‬‬ ‫«هامڤێری» جاسوسی بەریتانیاش لە هەندێك شوێن باسیان دەكات‪،‬‬ ‫كاری دەست رەنگینی و لێوەشاوەیی بازرگانی و كاری «بانك» داری‬ ‫دەكەن‪ ،‬ئەركی سیاسی دەگرنە ئەستۆ‪ ،‬بەاڵم دوای سەدەی ‪ 16‬ئیتر‬ ‫هێدی هێدی رۆڵ و كاریگەریان بەرەو كاڵبوونەوە دەرۆات‪.‬‬ ‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬پێمان خۆشە بە هەمان ستایل باسی پەیوەندی‬ ‫جوولەكە و كۆماری نوێی توركیاشمان بۆ بكەیت؟‬ ‫حەسەن ئەحمەد‪ :‬دەتوانین دڕێژە بەم باسە بدەین‪ ،‬چونكە‬ ‫پەیوەندیەكە بەردەوام دەمێنێتەوە‪ ،‬رێژەی دانیشتوان زیاتر دەكات و‬ ‫ئیتر دەبنە پارچەیەك لە كولتووری واڵت‪.‬‬ ‫من لە زۆر شوێنی دیكە باسم كردووە و لێرەش دەیڵێمەوە كە‪،‬‬ ‫پەیوەندیەكەیان بەهێز بووە و بەهێزە‪ ،‬پەیوەندی توركیا و ئیسرائیل‬ ‫قوڵترە لەوەی بە ئاسانی پارتی داد بتوانێ كاری تێ بكات‪ ،‬دوای‬ ‫دامەزراندنی كۆماری توركیا پەیوەندیەكە بەردەوام بوو‪ ،‬كاتێك لە‬ ‫ساڵی (‪ )1948‬دەوڵەتی ئیسرائیل دامەزرا‪ ،‬ئەمریكا یەكەم واڵت بوو‬ ‫دانی پێدانا‪ ،‬دوای یانزە كاتژمێر لە دانپێدانانی ئەمریكا بە دەوڵەتی‬ ‫ئیسرائیلی‪ ،‬توركیا بوو بە دووەم واڵت كە دانی نا بە دەوڵەتی‬ ‫ئیسرائیلی‪ ،‬ئەمە گرنگ لێكدرایەوە‪ ،‬چونكە دەوڵەتی توركیا ئیسالمی‬ ‫بوو‪ ،‬ڕاستە دەسەاڵتەكە عەلمانی بوو‪ ،‬بەاڵم دەوڵەتی توركیا تۆپۆگرافیا‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪13‬‬


‫و دیموگرافیاكەی ئیسالمی بوو‪ ،‬بۆ جوولەكەكان هاوكاریەكی سیاسی و‬ ‫مێژوویی و سایكۆلۆژی بێ وێنە بوو‪.‬‬ ‫كارەكە ئاسان نەبوو‪ ،‬كاریگەری سلبی كردە سەر هەژموونی‬ ‫سیاسەتەكانی توركیا لە ناو عەرەبدا‪ ،‬دابڕانێك دروست بوو ئەوكاتە‬ ‫سەرەتای بزوتنی هەستی نەتەوەیی عەرەب بوو‪ ،‬لە میسر سەرەتایەك‬ ‫بوو بۆ دەركەوتی شۆڕشی عەرەبەكان‪ ،‬رقی مێژووییان لە تورك بوو‪،‬‬ ‫لە بەڵێنەكانی یەكیه‌تیی رۆشنبیران و مستەفا كەمال بێ تاقەت‬ ‫ببوون‪ ،‬ئیتر گەڕابوونەوە سەر سیاسەتی نەتەوەیی كە راسترە بڵێن‬ ‫سیاسەت و هزری نەتەوەیی بە مانا مۆدێرنەكەی لەناو عەرەب لەوكاتەوە‬ ‫سەردەردێنێ هەر ئەم هۆكارەش بوو توركیا سەرەڕای داننانی بە‬ ‫دەوڵەتی ئیسرائیلدا نەیتوانی پەیوەندیەكانی لەگەڵدا بەهێز بكات‪ ،‬لە‬ ‫دەیەی (نەوەتی) سەدەی ڕابردوودا پەیوەندی توركیا و ئیسرائیل چووە‬ ‫قۆناغێكی مێژوویی بەتایبەتی لەسەردەمێكدا كە (سلێمان دیمیرێڵ)‬ ‫سەرۆك كۆمار بوو‪ ،‬دواتر لە ساڵی ‪ 1993‬لە حكومەتی (تانسۆچیلەر)‬ ‫دا پەیوەندیەكان گەرم وگوڕتر بوون‪.‬‬ ‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬ئەم مێژووەی كە باسی دەكەی مێژووی سەرهەڵدانی‬ ‫بزوتنەوەكانی ئایینیە وەك‪ ،‬نەجمەدین ئەربەكان كە لەگەڵ تانسۆ چیلەردا‬ ‫كاریدەكرد پێكەوە حكومەت بوون‪ ،‬ئاخۆ ئیسالمیەكان كاریگەریان نەبوو‬ ‫لە الواز كردنی پەیوەندیەكان‪ ،‬كە بەڕێزتان دەڵێی لەو كاتەدا بەهێز‬ ‫بوونی پەیوەندییەكانیانە‪ ،‬ئەمە ناكۆكی نییە لە لێكدانەوەكاندا؟‬ ‫حەسەن ئەحمەد‪:‬نەخێر‪ ،‬بەهیچ شێوەیەك‪ ،‬چونكە نەجمەدین‬ ‫ئەربەكان دواتر كە حكومەتی هاوبەشی لەگەڵ تانسۆچیلەر پێكهێنا‪،‬‬ ‫سەردانی تەلئەبیبی كرد‪ ،‬هەروەها دوو شتی گرنگی راگەیاند‪:‬‬ ‫‪ – 1‬دژ بە عەلمانییەتی كۆماری توركیای ناوەستێتەوە‬ ‫‪ – 2‬گوتیشی كارێك ناكەم پەیوەندی نێوان توركیا و ئیسرائیل‬ ‫خراپ بێت‪.‬‬ ‫ئەوكاتە رۆژنامەنوسەكان دیمانەیەكیان لەگەڵمدا كرد‪ ،‬كەلەسەر‬ ‫كاروباری توركیادا قسەم دەكرد‪ ،‬تەوەرێكم لەسەر ئەم بابەتە لە‬ ‫پەرتوكی باكوری كوردستان لە گراوە سیاسیەكاندا لەساڵی ‪ 2000‬دا‬ ‫باڵوكردۆتەوە‪.‬‬ ‫دەوڵەتی قوڵ دەیویست بەم مەرجانەی سەرەوە رێگە بە ئیسالمیەكان‬ ‫بدات‪ ،‬دەسەاڵت بگرنە دەست‪ ،‬ئەمەش بۆ ئەوە بوو كە ئیسالمیەكان‬ ‫بەمەرجی مانەوەی پەیوەندی توركیا و ئیسرائیل رازیبن‪ ،‬ئەوە‬ ‫ئیسالمیەكان لە ناو عەرەب و ئیسالمیەكان و ئیران شەرمەزار دەبن‪ ،‬واتا‬ ‫توركە نەتەوەیی و دامەزراوە گرنگەكانی توركیا دەیانویست پەرەسەندنی‬ ‫رەوتی ئیسالمی هەر بە كردەوە ئیسالمیەكان خۆیان پوچ بكەن‪.‬‬ ‫لەساڵی (‪ )1997(– )1996‬بە تایبەت لەمانگی( ‪)5 ،4 ،3‬‬ ‫ی(‪ )1996‬پەیوەندی توركیا و ئیسرائیل و مانۆڕە سەربازییەكانیان‬ ‫كەشی ناوچەكەی داپۆشیبوو‪ ،‬دەریای ناوەڕاست بەردەوام سێبەری‬

‫‪14‬‬

‫“‬

‫سوپا دەیەوێت پارتی‬ ‫دادوگەشەپێدان بەردەوام بێ‬ ‫لە دژایەتی ئیسرائیل بۆ ئەوەی‬ ‫پشتیوانی رۆژئاوا لە دەست بدات‬ ‫بە تایبەتی ئەمریكا‬

‫فڕۆكە توركی و ئیسرائیلیەكانی بەسەردا دەكشا‪.‬‬ ‫سلێمان دیمیڕێڵ بەهاوبەشی لەگەڵ ئیسرائیل زمانی توندیان هەبوو‪،‬‬ ‫لە یادمانە بەڕێز دێمیڕێڵ هاتە شاری سەكارییە لە سەر سنور و گوتی‪:‬‬ ‫سوریا لەسەر نەخشە دەسڕینەوە‪ ،‬ئەگەر بە زووی ئۆجاالن دەرنەكات‪.‬‬ ‫سوریا هیچ بەرگری نەكرد‪ ،‬محەمەد حوسنی موبارەك خێرا گەیشتە‬ ‫دیمەشق‪ ،‬حافز ئەسەد ژیرانە مامەڵەی كرد‪ ،‬چونكە زانی ئیتر پەیوەندی‬ ‫سەربازی توركیا و ئیسرائیل هێندە بەهێزن كە پێویستە ئیحتیوای‬ ‫بارودۆخەكە بكات‪.‬‬

‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬پەیوەندی هەردوو واڵت زۆر پتەوە لە رووی سەربازی‬ ‫و بازرگانی‪ ،‬چەكی ئیسرائیل دژی كوردیش بەكارهاتووە‪ ،‬كەواتە مرۆڤ‬ ‫دەتوانێ لە دوای ساڵی ‪ 1993‬ئاماژە بە چەندین رێكەوتنی گرنگ بكات‬ ‫لە رووی بەرگرییەوە؟‬ ‫حەسەن ئەحمەد‪ :‬بەڵێ راستە‪ ،‬لە ( ‪ )1994/1/2‬رێكەوتنی بەرگری‬ ‫لە نێوانیان مۆركرا‪ ،‬لە(‪ ) 3/31‬هەمان ساڵدا رێكەوتنی ئەمنی و‬ ‫پاراستنی نهێنیەكان‪ ،‬لە( ‪ )1994/ 1/5‬رێكەوتنی تێكۆشان دژی تیرۆر‬ ‫و تاوانەكانی دیكە‪.‬‬ ‫زۆر شت هەیە ساڵی ( ‪ )1996‬لە پراكتیكدا خۆی دیتەوە كە مرۆڤ‬ ‫ئاماژەی پێبكات‪ ،‬هەرچەندە من ئێستا زەمینەی ئەوەم نیە بچمە ژێر‬ ‫بارێكی هێندە گران‪ ،‬دەنا رێكەوتنی( ‪ )1995/11/6‬بۆ هەماهەنگی‬ ‫فڕۆكەی جۆری ( ف ‪ )4‬لەمەیدانی پراكتیكدا رەنگدانەوەی زۆری‬ ‫هەیە‪.‬‬ ‫حكومەتی پارتی رەفاهی ئیسالمی كە لەگەڵ تانسۆ چیلەر بەیەكەوە‬ ‫حكومەتیان بەڕێوە دەبرد‪ ،‬بەسەرۆكایەتی نەجمەدین ئەربەكان‪ ،‬خۆی‬ ‫رێكەوتنی( ‪ )1996/8/28‬ی مۆر كرد‪ ،‬كە بۆ پیشەسازی بوو‪ ،‬كە كاری‬ ‫دەكرد بۆ مۆدێركردنی فڕۆكەكانی (ف ‪ ) 4‬و( ف ‪ ،)16‬هەروەها سلێمان‬ ‫دێمێریڵ سەردانی ئیسرائیلی كرد و لە( ‪ ) 1996/3/14‬رێكەوتنی‬ ‫بازرگانیان مۆر كرد‪.‬‬ ‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬پەیوەندی نێوان توركیا و ئیسرائیل چۆن‬ ‫لێكدەدەنەوە‪ ،‬بەتایبەتی كە ئێستا گرژیەكی زۆر لە نێوانیاندا هەیە‪،‬‬ ‫لەكاتێكدا ئیسرائیل بەرامبەر ئەو دۆخە مەسەلەی كوردی خستۆتە‬ ‫رۆژەڤەوە؟‬ ‫حەسەن ئەحمەد‪ :‬گرژی پەیوەندیەكانی توركیا و ئیسرائیل لەگەڵ‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬


‫“‬

‫هاتنی پارتی داد و گەشەپێدان بۆ سەر دەسەاڵت دەستی پێكردووە‪،‬‬ ‫سوپای توركیاش سودی لێوە دەبینێ‪ ،‬چونكە ئەمریكا گرنگی زۆر بە‬ ‫پارتی داد و گەشەپێدان و مۆدێلی رابوونی ئیسالمی توركی دەدات‬ ‫و پشتی دەگرێت‪ ،‬گوندالیزا رایز وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریكا‬ ‫چەندین جار دووپاتی كردەوە كە پارتی داد هۆكاری سەقامگیری سیاسی‬ ‫و یەكێتی ��ۆمەاڵیەتیە‪ ،‬چونكە كورد و خەڵكی هەژاریش پێی رازین‪.‬‬ ‫ئەمە پشتوانییە و پشتیوانی ئەوروپا لە پارتی دادی ئیسالمی‬ ‫دەسەاڵتدار سوپای ترساندووە‪ ،‬چونكە پارتی داد دەیەوێت شوناسی‬ ‫دەوڵەت بە شێوەیەكی دیكە دابڕێژێتەوە‪ ،‬سوپا پێیوایە شوناسی پارتی‬ ‫داد بۆ دەوڵەت كاڵكردنەوەی كەمالیزمە‪.‬‬ ‫بۆیە دامەزراوەكانی دەوڵەتی قوڵ لە توركیا خۆیان بێدەنگ كردووە‬ ‫لەم دۆخەی پارتی داد بەدیهێناوە‪ ،‬دەنا ئەوەی زەرەرمەند دەبێ بە‬ ‫تێكچوونی پەیوەندیەكان لە راستیدا سوپا و عەلمانیەتی توركیایە‪،‬‬ ‫توانایان هەیە سنورێك بۆ بارگرژیەكان دانێن و رۆڵی ناوبژیوان ببینێت‪.‬‬ ‫ئەوە بوو لە ‪12‬ی ‪ 2008‬یەهود ئۆلمێرت سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل‬ ‫سەردانی توركیای كرد‪ ،‬بەاڵم دوای چەند رۆژێك لە گەڕانەوەی ئۆلمێرت‬ ‫ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێكی بۆ سەر غەززە دەست پێكرد‪ ،‬ئەوكاتە گومانێك‬ ‫دروست بوو كە توركیا بەشێكە لە پالنی ئۆپەراسیۆنەكەیە‪ ،‬توركیا‬ ‫نیگەران بوو‪ ،‬لەو كاتەوە ئیتر لە نێوان هەردوو واڵت توركیا و ئیسرائیل‪،‬‬ ‫شێوەیەكی دیكەی پەیوەندیەكان بەدیهات‪ ،‬ئیسرائیل مەسەلەی مافی‬ ‫مرۆڤ و كوشتنی مەدەنیەكانی هێنایە بەر باس و بۆ یەكەمینجار لە‬ ‫ئیسرائیل لەسەر ئاستی میدیای ئازاد و رسمی و سیاسەتمەداران و‬ ‫وەزیرانی دەرەوە باسی ئەم زوڵمە كرا كە لە كورد كراوە‪.‬‬

‫گۆڤاری ئیسرائیل‪-‬کورد ئه‌و تابۆیەی‬ ‫شكاند كە بە ناحەق دروست كرابوو‬

‫ئیسرائیل بەهەمان شێوە كێشەی لەگەڵ عەرەب هەیە‪ ،‬كێشەی لە‬ ‫فەلەستین و جۆالن هەیە لەگەڵ سوریا‪ ،‬بەاڵم بە دڵنیایی سەنگەری‬ ‫ئیسرائیل پتەوترە پشتیوانیەكی روونتری هەیە‪ ،‬چونكە چ جاران ئەمریكا‬ ‫لەگەڵ ئیسرائیل پەیوەندییەكانی زۆر خراپ نابێ‪.‬‬ ‫هەروەها ئەمریكاش زیانی لێدەبینێ‪ ،‬بۆیە پێموایە توركیا و ئیسرائیل‬ ‫و ئەمریكا زیانی لێدەبینن‪ ،‬لە هەموویان زیاتر ئەمریكا‪ ،‬دوایی ئیسرائیل‪،‬‬ ‫چونكە هەڕەشەی جدی ئیرانی لەسەرە و سەنگەری توركیاش بۆ‬ ‫ئیسرائیل و ئەمریكا زۆر گرنگە‪.‬‬

‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬ئەم قەیران و ئاڵۆزییە بە كوێ دەگات؟ پەیوەندیەكانی‬ ‫نێوان ئیسرائیل و توركیا بە كوێ دەگات‪ ،‬چارەسەر یان ئاڵۆز تر‬ ‫دەبێ؟‬ ‫حەسەن ئەحمەد‪:‬دەرفەت نیە ئاڵۆزتر بێ‪ ،‬چونكە توركیا لەئایندەیەكی‬ ‫زۆر نزیكدا دەبێ سەركردایەتی هێزە نێودەوڵەتیەكان وەربگرێـت لە‬ ‫ئەفغانستان و پێویستی بە چەك و تەقەمەنی نوێ و لۆجیستی زیاتر‬ ‫و گرنگی پێدانی ئەمریكا هەیە‪ ،‬هەرچەندە ئەم كارە بە وەكالەت‬ ‫بۆ ئەمریكاشە‪ ،‬لە راستیدا ڕاسترین وەاڵم بۆ ئەم پرسیارە‪ ،‬لەدوای‬ ‫ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ساڵی داهاتوودا دەبێت‪ ،‬سەرەڕای ئەوەش من‬ ‫لەو بڕوایەدا نیم بارودۆخ خراپتر بێت‪ ،‬چونكە سوپای توركیا و ئیسرائیل‬ ‫قسەی كۆتایی دەكەن و ئەوانیش پەیوەندیەكانیان بە سیاسەتی پارتێكی‬ ‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬تێكچوونی پەیوەندیەكان زیانی بۆ بەرژەوەندیەكانی ئیسالمی ناگۆڕنەوە‪ .‬چونكە ئیتر خەریكە كورد و دەوڵەتانی دەوروبەر‬ ‫كامە واڵت زیاترە‪ ،‬توركیا یان ئیسرائیل؟‬ ‫و زۆربەی الیەنەكان بێ باوەڕ دەبن لە قسە و دروشمی ئیسالمیەكانی‬ ‫حەس����ەن ئەحمەد‪ :‬پەیوەندی توركیا و ئیسرائیل بەشێكە لە فۆرمە توركیاش‪ .‬هەروەها ئەمریكاش دەرفەت نادات بارودۆخ خراپتر بێت‪.‬‬ ‫ئیعالمیەكەی دەوڵەتی توركیا كە پارتی داد دەیەوێت لەبەرژەوەندی خۆی‬ ‫تورك دایبڕێژێتەوە‪ ،‬دەس����ەاڵتی سوپا و دامەزراوەكانی توركیا بەشێكی‬ ‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬توركیایەكی دیموكرات و جیاوازتر لە دەوڵەتانی‬ ‫پش����ت بە ئایدیۆلۆژیای فەرمی دەوڵەت دەبەستێ‪ ،‬بەشێكیش پشت بە دەوروبەری ئیسرائیلێكی بەهێز و خاوەن پێگەی دیاری جیهان چی‬ ‫پەیوەندی س����ێ الیەنەی توركیا –ئیسرائیل‪ -‬ئەمریكا دەبەستێت‪ ،‬بۆیە دەگەیەنێ؟‬ ‫توركیا و دامەزراوەكانی توركیا ئەوانەی لەبەرەی دژ بە ئیس��ل�امییەكان‬ ‫حەسەن ئەحمەد مستەفا‪ :‬دوو دەوڵەتی دیموكراتین لە ناوچەكەدا‪،‬‬ ‫زەرەر دەبینن‪ ،‬بەاڵم ئەمانە تا ئێس����تا گه‌مه‌ی سیاسین و ستراتیژ نین‪ ،‬بەاڵم هەردووكیان گیرۆدەی هەندێ گرفتن‪ ،‬لە توركیا گرفتی كورد و‬ ‫هەروەك گوتم س����وپا دەیەوێت پارتی دادوگەشەپێدان بەردەوام بێ لە گرێكانی دەستوورێكی كالسیك‪ ،‬لە ئیسرائیل و عەرەب و هەڕەشەی‬ ‫دژایەتی ئیس����رائیل بۆ ئەوەی پش����تیوانی رۆژئاوا لە دەس����ت بدات بە گرووپە ئیسالمییەكان سیاسەت و فۆرمی دەوڵەتەكان بە دوای ئەم‬ ‫تایبەتی ئەمریكا‪.‬‬ ‫دۆخانەدا چووە‪.‬‬ ‫توركیا دوژمنی مێژوویی لە رۆژهەاڵت و رۆژئاوا و ئەفریقا زۆرە‪،‬‬ ‫هەردووكیان دۆستی گرنگی ئەمریكان‪ ،‬توركیا مەسرەفێكی ماددی‬ ‫پێویستی بە سفر كردنەوەی كێشەكان هەیە و دواین وتاری ئەحمەد داود زۆری بە ئەمریكا دەكات و بەردەوام ئیسرائیلیش ئیحراجیەتی بۆ بەرهەم‬ ‫ئۆغڵو نزیكەی لەگەڵ ‪ 200‬دیپلۆماتكاری واڵتەكەی داوای كرد كە‪ ،‬دەبێ دێنێ‪ ،‬بەاڵم بەهۆی دەسەاڵتی بێ وێنەی جوولەكان لە جیهاندا ئیتر‬ ‫توركیا دیپلۆماتكارەكانی زیاتر بكات و پەیوەندیەكانی لەگەڵ دەروبەر و ئەمریكا ناچارە باری ئیسرائیل هەڵدەگڕێت و لۆبی جوولەكە لە جیهاندا‬ ‫دونیا پەرەپێبدات‪ ،‬بێگومان توركیا زیان دەبینێ‪.‬‬ ‫یەكەمە‪.‬‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪15‬‬


‫نەدات‪ ،‬ئەوا كار دەكاتە سەر سەرجەم هاوكێشەكانی ناوخۆی توركیا‬ ‫چونكە‪ ،‬هێزی دەوڵەت كەم دەبێتەوە‪.‬‬ ‫بەاڵم لەكاتێكدا ئیسرائیل لە رووی جوگرافی دوورە و هەڵچوونەكانیشی‬ ‫كاتین و كوردیش لە رووی سیاسییەوە فۆرمولەی بەهێزی نییە‪ ،‬من‬ ‫پێموایە ئەم دەرفەتانە لە دەست دەدرێن‪.‬‬

‫“‬

‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬ئەگەر پرسیار بكەم پەیوەندی ئیسرائیل –كورد‬ ‫چۆن دەبینرێ لە ئێستا و داهاتوودا ؟‬ ‫حەسەن ئەحمەد‪:‬ئیسرائیل پەیوەندی لەگەڵ میسر و ئوردن و سعودیە‬ ‫و زۆربەی واڵتە عەرەبییەكان هەیە‪ ،‬لە پەیوەندی كێشەدار دایە لەسەر‬ ‫بەرزایەكانی جۆالن لەگەڵ سوریا واتە دەوڵەتە عەرەبییەكان دوو جۆرن‪،‬‬ ‫بەشێكیان لە رێگەی گرفتەوە پەیوەندی لەگەڵدا هەیە‪ ،‬بەشێكیشیان‬ ‫لەرێگەی دۆستایەتیەوە‪.‬‬ ‫ئەی بۆ كورد نەیبێ؟ زۆربەی خەڵكی ئێمە خەڵكی موسڵمان و‬ ‫مەسیحی و یەزیدی و ئاینی دیكەش هەن‪ ،‬خۆ ئیسرائیلەكان بۆ الیەنی‬ ‫ئایینی نابنە كۆسپ‪.‬‬ ‫ئەگەریش لەبەر عەرەب بێ‪ ،‬ئەوا یەكجار بێ واتا و نالۆجیكیە‪ ،‬خۆ‬ ‫ئەگەر دەسەاڵتی كوردیش پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دروست نەكات‪،‬‬ ‫هیچ هێزێك نییە‪ ،‬ڕێگە لە رۆژنامەگەر و رێكخراوەكانی نا حكومی بگرێت‪،‬‬ ‫بەپێچەوانەوە پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل‪ ،‬بە مەرجێك پەیوەندیەكی‬ ‫گران بێت‪ ،‬سوك و هەرزان نەبێ كاریگەری لەسەر ئەمریكاش دەبێت‪،‬‬ ‫چونكە ئیسرائیل لە ناو ئەمریكاش بەهێزە‪.‬‬

‫سوپای توركیا و ئیسرائیل قسەی‬ ‫كۆتایی دەكەن و ئەوانیش‬ ‫پەیوەندیەكانیان بە سیاسەتی‬ ‫پارتێكی ئیسالمی ناگۆڕنەوە‬

‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪:‬پێتانوایە كورد كەڵك لەم ئاڵۆزییە وەربگرێت كە لە‬ ‫نێوان ئیسرائیل و توركیادا دروست بووە؟‬ ‫حەسەن ئەحمەد مستەفا‪ :‬دەیان و سەدان بارودۆخی گونجاو یان‬ ‫گونجاوتر پەیوەست بەم كارەكتەرانەوەیە كە سیاسەت بۆ كورد دەكەن‪،‬‬ ‫كورد نەیتوانیوە ئەمە بكات‪ .‬دەمڕاستی كورد ئەحمەد دەنیز بێت‪ ،‬لە‬ ‫كوێ سیاسەتت بۆ بكات‪ ،‬دەبێ هەر لە دوای رووداوەكان بیت‪.‬‬ ‫پێویستی بە لێزانین هەیە‪ ،‬بێ گومان ئەگەر ئیسرائیل هێز بە توركیا‬

‫‪16‬‬

‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬لە كوردستان گۆڤاری ئیسرائیل‪-‬كورد‪ ،‬دەردەچێت و‬ ‫باڵودەكرێتەوە‪ ،‬ئەم هەنگاوە چۆن سەیر دەكەن؟‬ ‫حەسەن ئەحمەد مستەفا‪ :‬ئەم كارە زیاتر لە توانای نوسین و چامەنی‬ ‫پێویستی بە جورئەت هەبوو‪ ،‬داود باغستانی ناترسێت و كاری خۆی‬ ‫دەكات‪ .‬النی كەم تابۆكەی شكاند كە بەناحەق دروست كرابوو‪.‬‬ ‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬داهاتووی پەیوەندی نێوان حكومەتی كوردستان و‬ ‫دەوڵەتی ئیسرائیل چۆن دەبینی؟‬ ‫حەسەن ئەحمەد مستەفا‪ :‬پەیوەندی كورد و ئیسرائیل پەیوەست‪،‬‬ ‫بەشێوەی دەسەاڵتە لە بەغدا و هەروەها جۆری پەیوەندی ئێمە و بەغدا‬ ‫دەبێت‪ ،‬بەاڵم ئەمڕۆ لە راستیدا هەندێ شت لە نا ڕسمییەوە هێدی‬ ‫هێدی بەرەو رسمی بوون دەچن‪ ،‬تۆ دەتوانیت زۆر شت بكەیت بێ‬ ‫ئەوەی لە نێوەندی رەسمیدا ئەنجامی بدەیت‪ ،‬بۆ نموونە چەسپاندنی‬ ‫ئااڵی كوردستان‪ ،‬روتبەی سەربازی و زۆر شتی تر‪ ،‬مەرج نییە مرۆڤ‬ ‫بارودۆخ لە خۆی گەورە بكات‪ ،‬هێدی هێدی دەكرێـت هەنگاوەكان بنرێن‬ ‫تا دەبنە ئەمڕی واقع‪.‬‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬


‫ئیسحاق مۆردخای (یتژاك مۆردكای)‬ ‫یەكەم جوولەكەی كورد كە بۆ پۆستی سەرەك وەزیران كاندید كرا‬ ‫ئا‪ :‬كۆژین ئه‌حمه‌د‬

‫مۆردخای ساڵی ‪ 1944‬له‌ باشووری کوردستان له‌دایک بووه‌‬

‫ئیسحاق لە مارسی ‪ 1996‬چووە ڕیزەكانی حیزبی لیكود كە یەكێك لە حیزبە دیارەكانی ئیسرائیلە‬ ‫و یارمەتی بنیامین ناتانیاهۆی دا لە بردنەوەی ‪14‬یەمین هەڵبژاردنی پارلەمانی ئیسرائیل‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪17‬‬


‫زۆرن ئەو كەسانەی كە لە كوردستانێكی هەناسەسارد و‬ ‫پەڕاوێزخراودا لەدایك بوون و دواتر چ لە كوردستان و چ لە دەرەوە‬ ‫بوونەتە چرایەكی گەش كە توانیویانە شەوەزەنگی ئەو كۆمەڵگەیەی‬ ‫تێیدا دەژین بە چەشنێك ڕووناك بكەنەوە كە بۆ ماوەیەكی درێژ‬ ‫تروسكایی و شوعلەیان بمێنێت‪ .‬لە هەمان كاتیشدا ببنە نیشانە و‬ ‫سیمبوڵی لەخۆبردووی و پاكیی گەلی كورد لە هەر كارێك كە پێی‬ ‫بسپێردرێت‪.‬‬ ‫بەاڵم داخی گرانم ئەوەندەی نەوەكانمان ئاشنای سەركردە‬ ‫بیانییەكان دەكرێن‪ ،‬هەر لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەوە هەتا دەگاتە‬ ‫پرۆگرامی خوێندن‪ ،‬نیو هێندەی ئەوە باسی كەڵە پیاوانی كورد‬ ‫ناكرێت هەتا خۆشەویستی نەوەكانمان بۆیان زیاد بكات‪ ،‬هەروەك‬ ‫هەموو دەزانین زیاتر لە ‪ 250‬هەزار كورد لە ئیسرائیل دەژین كە‬ ‫بە ڕای من هەریەكەیان خاوەن چەندین داستانی مرۆڤ دۆستانە‬ ‫و مەردایەتییە كە نەك چەند الپەڕەی ڕۆژنامە و گۆڤارێك‪ ،‬بەڵكو‬ ‫شایەنی چەندین فیلمی دۆكیۆمێنتارین ئینجا هەقی لە خۆبردووییان‬ ‫دەدرێتەوە كەچی هەتا ئێستا ئەوە بۆ ماوەی زیاتر لە ‪ 18‬ساڵە كە‬ ‫ئازادین هیچ كات بە شێوەیەكی ڕوون و ئاشكرا باس لە كوردانی‬ ‫ئیسرائیل نەكراوە جگە لە گۆڤاری «ئیسرائیل‪-‬كورد» كە تەمەنی‬

‫ناگاتە ساڵێك سەرەڕای تەنگ و چەڵەمە و هەڕەشە لێكردن هەر‬ ‫بەردەوامەو زیاتر داكۆكی لە بەرهەم هێنانی پەیوەندییەكی پتەو و‬ ‫بەهێزی نێوان كورد و ئیسرائیل دەدات‪ ،‬لە بابەتەكە دوور ناكەوینەوە‬ ‫و ئاشنای ئیسحاق مۆردخایتان دەكەم‪.‬‬ ‫ئیسحاق مۆردخای ‪22‬ی نۆڤەمبەری ‪ 1944‬لە باشووری كوردستانی‬ ‫لە دایك بووە لە ناو خانەوادەی ئایینی تەبەرییەكاندا گەورە بووە‪،‬‬ ‫هەروەك دیارە پاش دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل زۆربەی‬ ‫جوولەكەكانی جیهان بەرەو ئیسرائیل كۆچیان كرد كە خانەوادەی‬ ‫مۆردخایش بەشێك بوون لەوان و ساڵی ‪ 1949‬بەرەو ئیسرائیل‬ ‫كۆچیان كرد‪ .‬ساڵی ‪ 1962‬چووە ریزەكانی هێزی بەرگریی ئیسرائیلی‬ ‫و بووە سەرباز لە فەیلەقی ئەندازیاریی‪ ،‬دواتر خۆبەخشانە چووە‬ ‫فەرماندەی هێزی پەڕەشوت لە ساڵی ‪ 1973‬كە فەرماندەی بەتالیۆنی‬ ‫پەڕەشوت بووە بە هۆی ئازایەتیی لە جەنگی كێڵگەی چینیەكان لە‬ ‫سینا‪ ،‬مەدالیای ئازایەتی پبەخشرا‪ ،‬لە جەنگی لوبناندا بۆ پۆستی‬ ‫سەرۆكی لیوای پەڕەشوتەوانی دەستنیشان كرا‪ ،‬ئەپڕێلی ‪ 1984‬دوو‬ ‫تیرۆرستی فەڵەستینی كە لە نزیك ئەشدوود پاسێكیان ڕفاندبوو‬ ‫بە زیندوویی دەستگیر كران دواتر بە مردویی ڕەوانەی نەخۆشخانە‬ ‫كران‪ ،‬گومانی ئەوە دەكرا كە مۆردخای دەستی لە كوشتنیاندا‬ ‫مۆردخای ل ‌ه ناو کۆمه‌ڵێک ژه‌نڕاڵدا‬

‫‪18‬‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬


‫هەبێت‪ ،‬بەاڵم لە ڕێگەی دادگای سەربازییەوە ڕزگاری بوو‪ ،‬لە ساڵی‬ ‫‪ 1986‬پلەی ڕائیدی گشتی پی سپێردرا‪ ،‬بە هۆی سەركردایەتیی‬ ‫هەرسی هەرێمی باشوور‪ ،‬ناوەند و باكوور‪ ،‬بە سەركردەی سیانی‬ ‫ناوزەند دەكرا‪.‬‬ ‫لە سەروبەندی یەكەمین سەرهەڵدان و هێرش بۆ سەر ئیسرائیل‬ ‫لە الیەن فەڵەستینییەكانەوە لە دیسەمبەری ‪ 1987‬مۆردخای وەك‬ ‫سەركردەی هەرێمی باشوور دانرا لە بەكارهێنانی تەواوی ڕێگەكان‬ ‫بۆ دامركاندنەوە و ڕاوەستانی خوێنڕێژی‪ ،‬وەك سەركردەی باكوور‬ ‫لە تەمووزی ‪ 1993‬سەركردایەتی و بەرپرسیاری ئۆپەراسیۆنەكانی‬ ‫بۆ گورزوەشاندن لە تیرۆرستانی لوبنان گرتە ئەستۆ‪ .‬لە ئۆكتۆبەری‬ ‫‪ 1994‬پاش ‪ 33‬ساڵ خزمەت لە ڕیزەكانی هێزی بەرگریی ئیسرائیلدا‪،‬‬ ‫بە پلەی ڕائیدی گشتی خانەنشین كرا لەگەڵ كۆمەڵێك لە مەدالیای‬ ‫ئازایەتی و لە خوبردوویی كە دەكرێت ڕەچاویان بكەین‪.‬‬ ‫ئیسحاق لە مارسی ‪ 1996‬چووە ڕیزەكانی حیزبی لیكود كە یەكێك‬ ‫لە حیزبە دیارەكانی ئیسرائیلە و یارمەتی بنیامین ناتانیاهۆی دا لە‬ ‫بردنەوەی ‪14‬یەمین هەڵبژاردنی پارلەمانی ئیسرائیل و دواتر ناتانیاهۆ‬ ‫هەڵبژاردنی بردەوە و مۆردخای پۆستی وەزیری بەرگریی پێ سپێردرا‪.‬‬ ‫شایەنی باسە مۆردخای یەكێك لە كەسە خاوەن جەماوەرییەكانی ناو‬ ‫حكوومەتەكەی ناتانیاهۆیە كە بووە هۆی بینینی ڕۆڵێكی ئەرێنی لە‬ ‫بەرەو پێشچونی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ فەڵەستینیەكان ‪.‬‬ ‫دواتر بە هۆی بوونی درزی ئایدۆلۆژی و فیكرەی سیاسی‪،‬‬ ‫مۆردخای لەگەڵ ناتانیاهۆدا سەبارەت بە پرسی دانوستان لەگەڵ‬ ‫فەڵەستینیەكان و لەگەڵ نەمانی متمانە لە نێوانیاندا‪ ،‬پرسەكە بەرەو‬ ‫هەڵدێر رۆیشت و گەیشتە ئەوەی كە مۆردخای دەستی لە كار‬ ‫كێشایەوە و لە حیزبەكەی ناتانیاهۆ نەما و لەگەڵ چەند ناودارێكی‬ ‫ناو كایەی سیاسی ئیسرائیلدا بكەوێتە وتووێژ و دانوستان سەبارەت‬ ‫بە چوونە ڕیزەكانی حیزبی سەنتەری ئیسرائیلی كە ئەوانیش (ئامۆن‬ ‫لیپكین شاهاك‪ ،‬دان مێریدۆر وە رۆنی میللۆ) بوون كە داواتر لە‬ ‫ئێوارەی ‪23‬ی جانیوەری ‪ 1999‬لە پاش پرێس كۆنفرانسی ناتانیاهۆ‬ ‫كە تێیدا مۆردخای بە نادڵسۆز و كەمتەرخەم لە قەڵەم دا‪ ،‬مۆردخای‬ ‫سەرۆكایەتیی حیزبی سەنتەری پێ بەخشرا و بووە كاندیدای ئەو‬ ‫قەوارەیە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران‪ ،‬مۆردخای بە پێچەوانەی‬ ‫سەركردەكانی تری پارتی سەنتەر‪ ،‬پیاوێكی دابونەریت پەروەر و‬ ‫مەزهەبدار بوو‪ ،‬بەاڵم پارتی سەنتەر چانسی بردنەوەی زۆرینەی‬ ‫دەنگەكانی نەبوو و پارتەكە بەشداری لەگەڵ حكومەتە كرێكارییەكەی‬ ‫ئیهۆد باراكدا كرد و مۆردخای پۆستی وەزیری گواستنەوەی پی‬ ‫سپێردرا‪.‬‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬

‫مۆردخای بە یەكەم جوولەكەی كورد دادەنرێت كە بۆ پۆستی‬ ‫سەرەك وەزیران كاندید كرا بێت كە خۆی لە خۆیدا گوزارشت لە‬ ‫جەربەزەیی و لێهاتوویی مۆردخای دەكات كە توانیویەتی هێندە‬ ‫متمانە پەیدا بكات كە بكرێتە كاندیدی ئەو پۆستە من لێرەوە‬ ‫دەپرسم ئایا جێی خۆی نییە كە نەوەی ئێستا و دواڕۆژمان بەم‬ ‫ناودارە بناسێنین؟ هەر هیچ نەبێت چاو لە لەخۆ بردوویی و بوونی‬ ‫دیدێك بۆ داهاتووی مەسەلە و چەمكەكان وەك مۆردخای بكەین كە‬ ‫توانی بەم شێوەیە كەشێك ساز بكات كە بە خاوەن ستایلی جیاواز‬ ‫لە سەركردایەتی كردندا ناوزەند بكرێت ئایا ئەمە ئەو هەستەمان ال‬ ‫دروست ناكات كە مۆردخای و نمونەی مۆردخای ئاساكانی ئیسرائیل‬ ‫جێی شانازی ئەم گەلەن؟‬ ‫شایەنی باسە وەرگرتنی تەواوی ئەو پۆستانە بەبێ بوونی بڕوانامەی‬ ‫بەرز نابێت‪ ،‬مۆردخای لە كۆلێژی سەربازیی بەریتانیا لە كامبرلی و‬ ‫كۆلێژی هێزی بەرگریی ئیسرائیل خوێندنی تەواو كردووە و بڕوانامەی‬ ‫بەكالۆریۆسی لە مێژوو لە زانكۆی تەلئەڤیب و بڕوانامەی ماستەری‬ ‫زانستە ڕامیارییەكانی لە زانكۆی حەیفا بەدەست هێناوە هەرچەندە‬ ‫یاسای لە زانكۆی باڕلیان خوێند‪ ،‬بەاڵم بەهۆی بوونی بە سەركردەی‬ ‫سەربازیی هەرێمی باكوور‪ ،‬تەواوی نەكرد‪.‬‬ ‫لە كۆتاییدا ڕووی وتەكانم لە گەلەكەم لەم هەرێمە بەناحەزدەورەدراوە‬ ‫دەكەم و دەپرسم هەتاكەی ئێمە دروستكردنی پەیوەندییەكی بەتین‬ ‫لەگەڵ ئیسرائیل و كوردانی جوولەكەدا بە هێڵی سوور دابنێین و‬ ‫نكۆڵی لێ بكەین لە كاتێكدا ئەوان بەشێكن لە ئێمە بەشێك بوون لە‬ ‫شارستانییەتمان لە ڕابردوودا بۆچی ئێمە پێمان شەرم و نەنگی بێت‬ ‫لەگەڵ نەتەوەی خۆمان هەماهەنگی بكەین كە دڵنیام ئەوان چەندان‬ ‫نموونەی وەك مۆردخایان هەیە كە دەتوانین سوود لە ئەزموونیان‬ ‫وەربگرین بۆ فەراهەم كردنی هەر شتێك كە بمانكاتە سیمبوڵێكی‬ ‫قەشەنگ لە ناوچەكەدا كە زیاتر لە سەربەخۆیمان نزیك بكاتەوە پێم‬ ‫وا نییە هیچ تاكێكی بی پەروای ئەم كۆمەڵگە بی نازەم هەبی كە خەو‬ ‫بە بوونی كوردستانێكی ئازادەوە نەبینی‪ ،‬ئیدی بەسە با لە مێژوودا‬ ‫شتێك بنەخشێنین نەوەكانمان بە بێبەرهەم ناومان نەبەن پێم وایە‬ ‫هەرچی دەستوبرد كردن لە خوڵقاندنی نوسینگەیەكی پەیوەندی‬ ‫یاخود بونی لۆبیەكی بەهێز دا بكەین هێشتا هەركەمە چونكە بوونی‬ ‫لۆبیەكی كارا دەستی ڕەشی ناحەزان و تێوەگالن لە كوردستانەكەمدا‬ ‫كەم دەكاتەوە بە ڕێژەیەك ئیدی دەتوانین هەرچی لە قازانجی ئەم‬ ‫گەلەم بێ‪ ،‬بێ سڵكردن كاری بۆ بكەین‪.‬‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪19‬‬


‫ڕۆژهەاڵتناسی‬ ‫و جوولەكەكانی‬ ‫كوردستان‬ ‫نووسینی‪ :‬فەرهاد پیرباڵ‬

‫هه‌موو ژماره‌یه‌ک دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵ بۆ «ئیسرائیل‪-‬کورد» ده‌نووسێت‬ ‫ئەو ڕۆژهەاڵتناسانەی سەریان لە كوردستان داوە‪ ،‬چەند ئامانجێكی‬ ‫جۆراوجۆریان هەبووە‪ ،‬چەند هۆیەكی بنچینەیی هەن كە ئەم گەڕاڵ‬ ‫و ڕۆژهەاڵتناسانە‪ ،‬كوردستانیان كردۆتە مەڵبەندی ئەم سەفەرانەی‬ ‫خۆیان‪ ،‬لەوانە‪ :‬ستراتیژیی دینیی مەڵبەندی كوردستان‪.‬‬ ‫كوردستان بێشكەی دین و دینزاكانی جیهانە‪ .‬كورد ئەگەر لە باری‬ ‫ئەتنیكەوە نەژادێكی سەربەخۆی هەبێ‪ ،‬لە باری دینەوە‪ ،‬سەر بە دین‬ ‫و دینزا و مەزهەبی جۆراوجۆر بووە‪:‬‬ ‫زەردەشتی‪ ،‬مانەوی‪ ،‬جوولەكە‪ ،‬مەسیحی (نەستۆری و ژاكۆبی و‬ ‫كلدانی و ئاشووری)‪ ،‬ئێزیدی‪ ،‬موسڵمان (شیعە وسوننی)‪ ،‬ئەهلی‬ ‫حەق‪....‬هتد‪.‬رێبەر و سەرانی هەر دینێك ویستوویانە خەڵكی كورد بۆ‬ ‫الی خۆیان رابكێشن‪ ،‬یان بەالی كەمەوە بێن كوردستان بكەنە مەیدانی‬ ‫پەرە پێسەندنی ئەو دین و مەزهەبە دیاریكراوەی خۆیان‪.‬‬ ‫كورد لە باری دینەوە‪ ،‬سەر بە دین ودینزا و مەزهەبی جۆراوجۆر بووە‪:‬‬ ‫زەردەشتی‪ ،‬مانەوی‪ ،‬جوولەكە‪ ،‬مەسیحی‪ ،‬یەزیدی‪ ،‬موسڵمان(شیعە‬ ‫وسوننی)‪ ،‬ئەهلی حەق‪ .‬هەر یەكێك لەم دین و دینزایانە بابەت و‬ ‫كەرەستەی لێكۆڵینەوەی كوردناسێك بووە‪.‬‬ ‫كەواتە‪ ،‬هەبوونی دینی یەهوودی و خەڵكی جوولەكە لە كوردستاندا‬ ‫یەكێك بووە لە هۆكاری سەردانەكانی رۆژهەالتناسەكان بۆ ئەوەی لێیان‬ ‫بكۆڵنەوە و ڕاستی و زانیاریمان لە بارەی ئەوانەوە پێ ببەخشن‪.‬‬ ‫موژدەگارە مەسیحییەكان (‪ )Missionnaires‬دەستەیەكی‬ ‫كوردناسە رۆژئاواییەكانن كە بۆ مەبەستی لێكۆڵینەوەی دینی مەسیح‬

‫‪20‬‬

‫و باڵوكردنەوەی لە كوردستاندا هاتوونەتە كوردستان‪.‬ئەمەش لە نێوان‬ ‫سەدەی ‪ 12‬و ‪13‬یەمەوە دەستی پێكردووە‪.‬‬ ‫بە ڕای ژیرار شالیان‪ ،‬یەكەمین جوگرافیاناسی ئەورووپی (پێش‬ ‫ماركۆ پۆڵۆ) كە هاتبێتە كوردستان‪ ،‬جوولەكەیەكی ئیسپانی بووە بە‬ ‫ناوی بنیامێن دو توودێل (‪ )B.DE TUDELE‬كە لە ماوی سااڵنی‬ ‫‪1173-1163‬دا لە رۆژهەاڵت (لە ناوچەكانی فەلەستین تا كوردستانی‬ ‫ئێران) ماوەتەوە و سەفەرنامەكەی خۆی بە ناونیشانی ‪Sefer ha-‬‬ ‫‪ ))masaot shel Rabbi Benjamin‬نووسیوەتەوە‪.‬‬ ‫بنیامێن دو توودێل خەڵكی توودێلی باكووری ئیسپانیا بووە‪،‬‬ ‫كاتی دەگاتە مێزۆپۆتامیا دەبینی لە نێوان «خاچپەرستەكان» بە‬ ‫سەركردایەتیی (ڕیچارد شێردڵ‪-‬فیلیپ ئۆكۆست) دژی بە لەشكری‬ ‫ئیسالم بە سەركردایەتیی سەالح الدین االیوبی) هەیە‪ ،‬جوولەكەكانیش لە‬ ‫فەلەستینەوە‪ ،‬لە ئەنجامی ئەم شەڕەی ئیسالم و مەسیحیان‪ ،‬ماڵوێران‪،‬‬ ‫غار دەدەنە واڵتی مێزۆپۆتامیای ژێر فەرمانڕەوای سەلجووقییەكان‪.‬‬ ‫بنیامێن دوو تووێل ئەوەمان بۆ باس دەكات كە لەو سەردەمەدا‬ ‫بزوتنەوەیەكی سیاسی جوولەكە لە ئارادا هەبووە‪ ،‬بە رێبەرایەتیی‬ ‫جوولەكەیەكی كوردستان بە ناوی (داڤید ئەلرۆی (‪david alroy‬‬ ‫(كە لە پایتەختی میرنشینی بادینان‪ ،‬لە شاری ئامێدی لە دایكبووە‪).‬‬ ‫داڤید ئەلرۆی شاری ئامێدیی كردبوو‪ ،‬پێگەی ئەم بزووتنەوەیەی خۆی‬ ‫و پەیوەندی زۆر پتەویشی لەگەڵ كوردەكاندا هەبوو‪ ،‬تەنانەت چەكدارە‬ ‫كوردە یەزیدییەكان پشتیوانیشیان دەكرد‪.‬‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬


‫‪www.israelkurd.com‬‬

‫ژێدەر‪:‬‬ ‫‪GERARD CHALIAND et J.P.RAGEAU:Atlas‬‬ ‫‪de la decouverte du monde، ed.Fayard، Par‬‬‫‪.42-41.p ،1983:is‬‬ ‫‪Joyce de WANGEN-BLAU:Les juifs du‬‬ ‫‪Kurdistan، in Bulletin de l Association Des‬‬ ‫‪Anciens Eleves، INALCI، Paris:Fevrier‬‬ ‫‪.20.28.p.1986‬‬ ‫بێرنارد لویس‪ :‬بەریەككەوتنی كولتوورەكان و‪:‬یاسین حاجی زادە‪،‬‬ ‫دەزگای موكریانی‪ ،‬هەولێر‪2008:‬‬ ‫‪:54‬فواد افرام البستانێ‪ :‬دائرە المعارف االسالمیە‪ ،‬مجلد ‪،12‬‬ ‫بیروت‪.1977:‬ل ‪.19‬‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫ماڵێکی جووله‌که‌ له‌ گه‌ڕه‌کی ته‌عجیل له‌ شاری هه‌ولێر‬

‫ئەو سەفەرنامەیە كراوەتە عەرەبی و بە فراوانی باسی ئەو مەسەلەیە‬ ‫دەكات‪.‬‬ ‫دوای ئەم‪ ،‬شاعیرێكی جوولەكەی ئیسپانی ‪Yehuda al-harizi‬‬ ‫لە سااڵنی ‪1190‬دا‪ ،‬سەر لە مەڵبەندی هەولێر دەدات و لە كتێبەكەی‬ ‫خۆیدا بە ناو نیشانی (مەقامات ‪ )Meqamat‬كە لە ‪ 1883‬لە‬ ‫‪ Gottingen‬چاپكراوە باسی كوردستان دەكات و ناوی هەموو‬ ‫شاعیر و شەخسیاتانەش دەهێنیت كە لەو سەردەمەدا لە هەولێر‬ ‫ژیاون‪.‬‬ ‫رابی داڤید ‪( Rabbi David D Beth Hillel‬لە ‪1846‬‬ ‫لە كەلكەتا مردووە)خەڵكی لێتوانیایە‪ ،‬لە ‪ 1824‬سەفەرەیكی بەرەو‬ ‫كوردستان كردووە و لە ‪ 1832‬لە شاری مەدارس ‪ Madras‬لە‬ ‫هیندستان سەفەرنامەكەی خۆی بە ناونیشانی ‪The travels‬‬ ‫‪of rabbi david d beth hille form Jerusalem‬‬ ‫‪ through Arabia، koordistan to madras‬چاپ‬ ‫كردووە و تێیدا باسی سەرتاپای دین و دینزاكانی هەموو كوردستان‬ ‫دەكات‪ ،‬بەتایبەت ئەهلی حەق و جوولەكە و یەزیدی‪.‬هەروەها ئاماژە‬ ‫بەوە دەدات كە سیناگۆگەكانی دیاربەكر دەسنووسی هەشت سەد ساڵ‬ ‫پێشتریان لەال هەبووە‪ ،‬ئەمەش نیشانەی ئەوەی ‌ه كە جوولەكەكانی‬ ‫كوردستان (سیناگۆگەكان) چەنێك كولتوور و مێژووی كوردستانیان‬ ‫لەال گرنگ و شیرین بووە‪.‬‬ ‫شایانی باسە‪ ،‬لە ساڵی (‪ )1492‬پەنابەرە جوولەكە ئیسپانییەكان‬ ‫كاتێ كۆچیان كرد بەرەو توركیا‪ ،‬دەزگای چاپیان لەگەڵ خۆیان بردە‬ ‫توركیا‪ ،‬سوڵتانی عوسمانی مۆڵەتی چاپی كتێبی پێیان دا‪ ،‬بەاڵم بە‬ ‫مەرجێك كتێبەكان بە ئەلف و بێی عەرەبی نەنووسرێن‪ .‬دواتریش ئەم‬ ‫مۆڵەتە بە كەمینە مەسیحییەكانیش درا‪ ،‬هەتا سەدەی هەژدەهەم لە‬ ‫سەرانسەری حوكمڕانیی عوسمانیدا كتێب بە خەتی عیبری‪ ،‬یۆنانی‪،‬‬ ‫ئەرمەنی‪ ،‬سریانی و هەندێك جاریش التینی چاپدەكرا‪..‬بەاڵم نەك‬ ‫بەو خەتە عەرەبیەی كە عوسمانی و موسڵمانەكان كەڵكیان لێ‬ ‫وەردەگرت‪.‬‬ ‫كەواتە هۆی ئەوەی كە نووسین بە عیبری و نووسینەوەی ئەدەبی‬ ‫كوردی و مێژووی كورد لەو سەردەمە كۆنانەدا بۆیە بە عیبری بووە‬ ‫چونكە كتێب چاپكردن بە زمانی كوردی لەالیەن دەوڵەتی عوسمانیەوە‬ ‫قەدەغەكرابوو‪.‬‬ ‫چاوەڕوان دەكرێ‪ ،‬ئەرشیف و بەڵگەنامەیەكی زۆر لە بارەی كوردستان‬ ‫یان بە زمانی كوردی و بە ئەلفابێی عیبری‪ ،‬لە ئەرشیفخانەكانی‬ ‫ڕۆژهەاڵتدا هێشتا پارێزراوبن و پێویستە كاریان لەسەر بكرێت و ساغ‬ ‫بكرێنەوە‪.‬‬ ‫شایانی باسە‪ ،‬د‪.‬نەجاتی عبداللە لە كتێبی (بیبلیۆگرافیای كوردناسی‪،‬‬ ‫كورد و كوردستان لەسەرچاوە ئینگلیزییەكاندا)لە الپەڕەی ‪236‬تا‪،244‬‬ ‫هەروەها لە كتێبێكی دیكەش‪ ،‬بەناونیشانی (بیبلیۆگرافیای كوردناسی‪،‬‬ ‫كورد و كوردستان لە سەرچاوە فەڕەنسییەكاندا) لە الپەڕەی (‪)287‬‬ ‫تا ( ‪ ،)290‬كە هەر دووكیان لە ساڵی (‪ )2009‬لە الیەن ئەكادیمیای‬

‫كوردی لە هەولێر چاپكراون‪ ،‬بەفراوانی باسی ژمارەیەكی زۆر لەو‬ ‫ڕۆژهەاڵتناس و سەفەرنامە و كوردناسە ئەورووپاییانە دەكات كە لە‬ ‫جوولەكەكانی كوردستانیان كۆڵیوەتەوە و لە كولتووری یەهوودییەكان‬ ‫و دینی جوولەكەیان تۆژیوەتەوە لە ناو كورداندا‪.‬‬

‫‪21‬‬


‫ئۆد میرالند‪:‬‬

‫ئیسرائیلییەكان دەڵێن دەوڵەتی كوردی تەنیا كلیلی‬ ‫سەقامگیریی ئاشتییە لە رۆژهەاڵتی ناوەڕاستدا‬ ‫هه‌ڤپه‌یڤین‪ :‬ناسر قادرپوور‬

‫ئیسرائیلیەكان بڕوایان وایە‬ ‫كە كورد دەبێ دەوڵەتی‬ ‫سەربەخۆی هەبێت‪ ،‬ئەوان‬ ‫بە وردی چاوەدێری کێشه‌ی‬ ‫كورد دەكەن و لە كه‌ناڵی‬ ‫جۆراوجۆره‌وه‌ هاوكاری و‬ ‫دوستایەتییان بەردەوامە‬

‫‪22‬‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬


‫“‬

‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬بە كورتی خۆت بە خوێنەرانی ئێمە بناسێنە؟‬ ‫ئۆد میرالند ‪ :‬من ناوم ئۆد میرالندە‪ .‬من لە ستاوانگەر دەژیم‪ .‬هەروەها ئەوە گرینگه‌ كە كوردەكان دەێانەوێ‬ ‫وەك مامۆستا كار دەكەم‪ .‬بۆ ماوەی نزیكەی ‪ 30‬ساڵە بە وردی لەسەر‬ ‫خۆم ئیسرائیل وەك نموونە بۆ خۆێان لە‬ ‫كێشەی ئیسرائیل و لە شیكردنەوەی ئەم كێشەیە بۆ خەلكی‬ ‫داهاتوودا بەكار بهێنن‬ ‫ئیش دەكەم‪ .‬من جوولەكە نیم‪ ،‬من مەسیحیم‪ ،‬بەاڵم مەسیحییەت زۆر‬ ‫وەك یەهوودییەت دەچێت و هەروەها شایەنی پشتگیرییە چونكە ئەو‬ ‫واڵتێكی دیموكراتە و واڵتێكی دادپەروەرە و كاریگەری پوزیتیڤی لە ئێراق و ئێران وسوریا‪ ،‬من هەروەها دەزانم كە كوردەكان لە باكووری‪-‬‬ ‫سەر زانست و پێشكەوتنی تێكنۆلۆژی لە سەرتاسەری دنێا دا هەێە‪ .‬عێراق نیوە دەوڵەتێكی سەربەخۆێان هەێە‪ .‬بۆچوونه‌کانی من لە سەر‬ ‫ئەو مەسائیالنە (ئەمن لە ئیسرائیلیەكانم وەرگرتووە) دەتوانرێ لە‬ ‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬ئایا تا ئیستا ناوی كوردستان بێستوە‪ ،‬ئەگەر ناو ئەو دوو بابەتانەێ خوارەوە پەێدا بكردرێ‪ .‬ئیسرائیلیەكان بروایان‬ ‫بەڵی‪ ،‬چۆن بۆمان باس بكە؟‬ ‫وایە كە كورد دەبێ دە وڵەتی سەر بەخۆیان هەبێ‪ ،‬دەنا ئاشتی‬ ‫ئۆد میرالند ‪ :‬ئەمن ساالنیكی زۆرە لەگەڵ كێشەی كوردو خەباتی لەوناوچیە سەقامگیر نابێت‪ ،‬ئەوان بەوردی چاوەدێری مەسەلەی كورد‬ ‫ئەو گەلە ئاشنام و‌‌‌عەالقەم پێی هەێە‪ .‬من هەمیشە بە كەم ڕەنگدانەو دەكەن و لە كانالی جۆراوجۆردا هاوكارو دوستایەتی خۆیان بەردەوامە‪.‬‬ ‫و كەم دەنگدانەوەی كێشەی كورد لە ناو میدیای نەرویجدا بۆمن واتە رۆانگەی ئیسرائیلیەكان (واڵتی كوردەكان بدەنەوە) بەوردی لەم‬ ‫گرنگ بوو‪ .‬من دەزانم هێندێك لە كوردەكان هیوای دەوڵەتێكی كوردی ئادرسەی خۆارە وە دا لەسەر كورد نوسراوە‪.‬‬ ‫دەخوازن بەتایبەت لەو شوێنانەی كە كوردی لێ هەێە‪ ،‬هەم لە توركیە‬ ‫ئۆد میرالند هه‌ڵسووڕاوی رێکخراوی ‪ MIFF‬له‌ نه‌رویج کار بۆ ئاشتی ده‌کات‬ ‫‪www.israelkurd.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪23‬‬


‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬كوردو ئیسرائیل دووژمنیان زۆرە‪ ،‬بۆنمونە ئێران‬ ‫بۆچوونی ئێوە چیێە؟‬ ‫ئۆد میرالند ‪ :‬هەموو كەمایەتیێە نەتەوەییەكان و كامایەتیێە‬ ‫دینیێەكان لە دنێایی عەڕەبدا كەم تا كوورت چەوساونەتەوە‪ .‬النیكەم‬ ‫بۆ ماوەی كاتیش بووبیت‪.‬ئەو نموویە لە ئێرانیش هەێە‪ .‬هەربۆێەش‬ ‫هاوكاری لە مابەینی كەماێەتیەكان دا شتێكی چاوەڕوان كراوە‪ .‬ئەو‬ ‫شێوەێە بۆ ئیسرائیل شتێكی ئاسان نیێە ئەوەش لەبەر ئەوەی كە‬ ‫ئیسرائیل سنووری لەگەڵ كوردستان نیێە بەاڵم لە هەر حاڵەتێكدا‬ ‫ئەو هاوكارییە لە لە چوارچێوەی دۆستانی ئیسرائیل و كوردەكانی‬ ‫دانیشتووی ڕۆژئاوادا ئاسانترە‪.‬‬ ‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬رەوەشی لۆبیی ئیسرائیل لە نەرویج چۆنە‪ ،‬لەگەڵ‬ ‫ئەوەدا جوولەكەكان مێژوویەكی دوور و درێژیان لە پاش جەنگی‬ ‫دووەمی جیهانییەوە هەیە؟‬ ‫ئۆد میرالند‪ :‬دۆستەكانی ئیسرائیل لە نەرویج بەوشێویەی كە‬ ‫پیویستە لە ئاستی كاركردن و دانانی كاریگەریی لەسەر سیاسەتەكانی‬ ‫نەرویج و هەروەها میدیای ئەو واڵتە زۆر چاالك نین‪ .‬جوولەكە لێرە‬ ‫زۆر لە دەربڕینی بیر و بڕوای خۆیان دەترسن‪ .‬ئەوان لە قۆناخێكی‬ ‫دیكەی چاودێری و گوشاری سیاسیی لەسەریان لە ناوخۆی ئەو واڵتەدا‬ ‫دەترسن‪.‬‬

‫جۆراوجۆردا بەرگریی لە خۆی بكات‪ ،‬لە رووی ئاوەدانییەوە لە نێو‬ ‫لیستی نەتەوەیەكگرتووەكاندا بیست و حەوتەمین واڵتی جیهانە‪.‬‬ ‫ئیسرائیلییەكان لە زۆربەی خەڵكی واڵتانی دیكە باشتر دەژین‪ .‬هیوادارم‬ ‫كوردەكانیش ڕۆژێك ئازادیی خۆیان بەدەست بهێنن و دەوڵەتێكی‬ ‫دیموكرات دابمەزرێنن‪.‬‬ ‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬كورد ئارەزووی ئەویە كە واڵتێكی سەر بەخۆی‬ ‫هەبێت‪ ،‬تۆ ڕات چییە؟‬ ‫ئۆد میرالند ‪ :‬پێشتریش وەاڵمم دایەوە‪.‬من پێم وایە ئەو خەڵكەی‬ ‫زۆر لە دراوسێكانیان جیاوازن و زۆر زۆر چەوسێندراونەتەوە‪ ،‬دەبێ‬ ‫دەوڵەتێكیان هەبێت كە تێیدا بتوانن بە ئازادیی بژین‪.‬‬ ‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬هەموو واڵتانی خۆرهەالتی ناوەڕاست دۆژمنایەتیی‬ ‫پەیوەندیی نێوان كورد و ئێسرائیل دەكەن‪ ،‬بۆ چی؟ لە باشووری‬ ‫كوردستان كەسانێك كار بۆ پتەوكردنی ئەو دۆستایەتییە دەكەن‪،‬‬ ‫بەاڵم لە هەندێك الیەنەوە هەڕەشەیان لێ دەكرێت‪ ،‬تۆ رات چییە؟‬ ‫ئۆد میرالند ‪ :‬كاتێك عەرەبەكا دان بە مافی جوولەكەكان و‬ ‫كوردەكاندا نانێن‪ ،‬ناشیانەوێ ئەو دوو میللەتە پێكەوە هاوكارییان‬ ‫هەبێت‪ ،‬ئەوە گرینگە كە كەمایەتییەكان دەبێ پشتی یەكتری بگرن‪.‬‬ ‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬بە بروای تۆ ئەو كەسانەی لە كوردستان هەوڵی‬ ‫پتەوكردنی دوستایەتیی كورد و ئێسرائێل دەدەن‪ ،‬چۆن دەتوانن‬ ‫پەیوەندییەكانیان لەگەڵ لۆبیی ئێسرائێل لە نەرویج پتەوتر بكەن؟‬ ‫ئۆد میرالند ‪ :‬من نازانم هاوكاریی ئێمە كە كار بۆ مەسەلەی‬ ‫ئیسرائیل دەكەین لەگەڵ ئەوان كە كار بۆ كورد دەكەن دەبێ چەندە‬ ‫نزیك بێت‪ ،‬بەاڵم فاكتەرێكی گرینگ‪ ،‬دۆستایەتیی توركیا و ئیسرائیلە‪.‬‬ ‫ئیسرائیل دەیەوێ دۆستایەتیی خۆی لەگەڵ توركیا كە گرینگترین واڵتی‬ ‫ئیسالمیی ناوچەكەیە بپارێزێت‪ .‬ئەوە بووەتە هۆی ئەوەی كە ئیسرائیل‬ ‫زۆر جار نەتوانێت پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ كورد دەرببڕێت‪ ،‬بەاڵم‬ ‫هیوادارم خاڵە هاوبەشەكان بەرەبەرە بەرینتر و زیاتر بن‪.‬‬

‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬دوو كێشەی نەتەویی گەورەمان لە رۆژهەاڵتی‬ ‫ناوەڕاستدا هەیە‪ ،‬كورد و ئیسرائیل‪ ،‬زۆر لە واڵتانی ناوچەكەش دان‬ ‫بەو دوو گەلەدا نانین‪ ،‬ڕای ئێوە چییە؟‬ ‫ئۆد میرالند‪ :‬ئەو رێكخراوە ئیسرائیلییەی كار بۆ ئاشتی دەكات و من‬ ‫تێیدا هەڵسوورێنەرم‪ ،‬زۆر جار لەگەڵ پەرلەمانی نەرویج و دەوڵەت و‬ ‫الیەنەكانی دیكە دانیشتووە‪ ،‬بەشێكیش لە الیەنەكان بابەتەكانی ئێمە‬ ‫لەسەر ماڵپەڕی (‪)www.miff.no‬دا دەخوێننەوە‪.‬‬ ‫جوولەكەكان سەدان ساڵ لە دیاسپۆرا و بێ واڵتیدا ژیاوەن‪ ،‬نە‬ ‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬لە كۆتاییدا ئەگەر قسەیەكت هەبێت‪.‬‬ ‫عەڕەبەكان و نە ئەوروپییەكان نەیانویستووە دان بە مافەكانیاندا بنێن‪،‬‬ ‫ئۆد میرالند‪ :‬ئەوە زۆر باشە كە كوردێكی زۆر دەێانەوێ ئیسرائیل‬ ‫بەاڵم ساڵی ‪ 1948‬كە هەلی دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل هاتە‬ ‫گۆڕێ كە زیاتر بە هۆی كارەساتی هۆلۆكۆستەوە بوو كە شەش وەك نموونە بۆ خۆێان بەكار بهێنن‪ .‬ئیسرائیل لە جوولەكە لە واڵتانی‬ ‫میلیۆن جوولەكە گیانیان لە دەست دا‪ ،‬بیر و رای دنیا لەسەر كێشەی جیاوازەوە پێك هاتووە‪ .‬زۆریان لە ژێر گوشار و ئەشكەنجەدا بوون‪،‬‬ ‫جوولەكەكان نەرمتر بوو‪ .‬ئەوە جوولەكەكان بوون كە دەوڵەتی بەاڵم توانیان دەوڵەتێكی بەتوانا لە ئیسرائیل دروست بكەن‪ .‬ئەگەر‬ ‫ئیسرائیلیان دامەزراند سەرەڕای ئەوەی رێكخراوە نێودەوڵەتەكان هەموو دراوسێیەكانی ئیسرائیل بتوانن لە جیاتی دوژمنایەتی‪ ،‬هاوكاری‬ ‫پشتیوانیشیان لێ كردن‪ .‬لەو كاتەوە تا ئێستا جوولەكەكان بۆ خۆیان هەڵبژێرن‪ ،‬ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاست ئاشتی و پێشكەوتنی زێا��ر بە خۆوە‬ ‫خەباتیان بۆ سەربەستی خۆیان كردووە‪ ،‬بەاڵم دەوڵەتە بچكۆالنەكەیان دەبینێت‪ .‬هیوادارم كوردەكان بتوانن پەیوەندییەكی بەهێز لەگەڵ‬ ‫ئیعتیباری پەیدا كرد‪ .‬سەرەڕای ئەوەی كە ئیسرائیل توانی لە شەڕی ئیسرائیل و واڵتانی دراوسێیان دروست بكەن‪.‬‬

‫‪24‬‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬


‫تیۆدۆر هرتزل‪،‬‬ ‫باوکی روحیی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‬ ‫‪1904-1860‬‬ ‫ئامادەكردنی‪ :‬یاسین كەریم‬

‫(باوكی رۆحیی دەوڵەتی ئیسرائیل)‪ ،‬ئەمە ئەو ناوەیە‬ ‫كە زۆربەی جوولەكەكان پێیان خۆشە لەو مرۆڤەی بنێن كە‬ ‫ناوە راستییەكەی خۆی (تیۆدۆر هرتزل)ە‪ ،‬ئەو كەسایەتییە‬ ‫ناودارەی جوولەكە بە دامەزرێنەری بزاڤی رزگاریخوازی‬ ‫ئیسرائیل دادەنرێت‪ ،‬چونكە توانی هەموو تواناكانی گەلی‬ ‫جوولەكە بخاتە خانەی دامەزراوەی سەرمایەگوزاری بۆ‬ ‫خزمەتی گەلەكەی خۆی‪ .‬گەلی جوولەكە لەماوەی زیاتر‬ ‫لە چوار هەزار ساڵدا چی بەسەر هاتبوو لە ئاوارەیی و‬ ‫دەربەدەری و ترس و كوشتن و جینۆساید لەسەر دەستی‬ ‫هەموو ئیمپراتۆرییەتەكانی مێژوو‪ ،‬ئەم مرۆڤە هات توانای‬ ‫ئابووری‪ ،‬زانستی‪ ،‬فەلسەفە و ‪ ..‬هتد‪ ،‬هەموو تەوزیف‬ ‫كرد لە دامەزراو و دەزگای كارای نەتەوەیی لە خزمەتی‬ ‫جوولەكەدا‪ ،‬لە تۆڵەی ئەو غەدرە مێژووییەی كە لەو گەلە‬ ‫كرابوو‪ ،‬هەر ئەم مرۆڤە زانا و لێهاتووە بە دامەزرێنەری‬ ‫زۆربەی ئەو دەزگایانە دادەنرێ كە ئەمڕۆ لە دنیادا كار‬ ‫لە ئیسرائیل و لەدەرەوەی ئیسرائیل دەكەن‪ .‬خۆشی بە‬ ‫یەكەم سەرۆكی رێكخراوی رزگاریی جیهانیی جوولەكە‬ ‫دادەنرێت‪ ،‬بەتایبەتی ئەو شەش كۆنگرە گرینگەی كە‬ ‫یەكەم جار بەستراوە هەموو پێشنیارو داهێنان و توانا و‬ ‫لێهاتوویی ئەم مرۆڤە مەزنە بووە‪ ،‬كە توانی ئەو میللەتە‬ ‫پەژموردە و پەرتەوازەیە بهێنێتە پای گردبوونەوە لە‬ ‫دەوری كۆمەڵێ ئامانجی هاوبەش و ناوكۆیی نەتەوەیی كە‬ ‫لەالیەنی هەردوو دینی مەسیحی و ئیسالمەوە خرابوونە‬ ‫ژێر فشارو چەوساندنەوەوە بەدرێژایی دوو هەزار ساڵ و‬ ‫پێشتریش‪.‬‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪25‬‬


‫‪26‬‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫گۆڕی هرتزل‬

‫تیۆدۆر هرتزل ساڵی ‪ 1860‬لەشاری بوداپێست كە پایتەختی‬ ‫هەنگاریایە‪ ،‬لەدایك بوو‪ ،‬واتە لەخێزانێكی جوولەكەی هەنگارییەوە‬ ‫هاتووەتە دنیا‪ .‬لە نێوان ساڵەكانی ‪ 1878‬تا ‪ 1884‬لە ڤیەنا‬ ‫دەستی بە خوێندن كرد‪ ،‬هەروەها لە ساڵەكانی ‪ 1885‬تا ‪1891‬بە‬ ‫نووسینی بابەتی ئەدەبیات و فكری سیاسییەوە سەرقاڵ بوو‪ ،‬بەبێ‬ ‫ئەوەی پەیوەندی بكات بەهیچ پارت و رێكخراوی سیاسی جوولەكەو‬ ‫ناجوولەكەوە‪.‬‬ ‫لەساڵی (‪ )1891‬بوو بە پەیامنێری رۆژنامەی (رزگاری نوێ) كە‬ ‫لە ڤییەنا دەردەچوو وە دوایی لە پاریس دەردەچوو لەسەر ئەم كارەی‬ ‫بەردەوام بوو تا ساڵی (‪ )1895‬لەپاریس زۆر لە نزیكەوە ئاگاداری‬ ‫ئەو ئاژاوە گەورەیەبوو كە لەسەر ئەفسەرێكی جوولەكە دروست كرابوو‬ ‫لەگەڵیدا وەكو پەیامنێرو رۆژنامە نووسێك بەدواداچوونی دەكردو لەگەڵی‬ ‫دەڕۆیشت تابزانێ بەكوێ دەگات‪ ،‬چونكە ئەو ئەفسەرە تاوانبار كرابوو‬ ‫بە خیانەت‪ ،‬ئەفسەرەكە ناوی (دریفۆس) بوو‪ ،‬بەرەبەرە لەم رووداوەوە‬ ‫وای لێ هات واز لە كارەكەی بهێنێ و واز لەو بیروڕایانە بهێنێ كە پێشتر‬ ‫كاری بۆ دەكرد‪ ،‬بۆ یەكەم جار هەستی بەوە كرد كەوا خەریكە گەلی‬ ‫جوولەكە بەرەو توانەوە و سڕینەوەی ناسنامە و كەسێتی نەتەوایەتی‬ ‫ئەچن لەناو گەالنی تردا‪ ،‬واتا گەالنی ئەوروپا‪ .‬هەر لەسەروبەندی‬ ‫ئەم هەستەدابوو خەمێكی گەورە لە مێشكیا دەهاتوو دەچوو هاوكات‬ ‫لەگەڵ ئەم هەستە نەتەوایەتییەیدا بانگەشەی دامەزراندنی دەوڵەتی‬ ‫سەربەخۆی بۆ جوولەكەكان دەكرد‪ ،‬پاش ئەوەی گەڕایەوە بۆ ڤییەنا‬ ‫لە رۆژنامەی (رزگاری نوێدا) كرا بە سەرپەرشتیارو سەرنووسەری‬ ‫الپەڕەی ئەدەبی‪ ،‬لە ساڵ (‪ )1896‬بەرەبەرە ئەو فیكرەیە جینگڵی پێ‬ ‫دەدات و خەمی میللەتەكەی خەوی لێ زڕاندبوو‪ ،‬لەسەرەتاوە لەهەموو‬ ‫كۆڕو كۆبوونەوی جوولەكەكاندا بانگەشەی ئەوەی دەكرد كە خۆیان‬ ‫رێكخەن لەناو رێكخراوێكی بەهێزدا و هەوڵ و تێكۆشان بكەن كە‬ ‫نەتەوەكەیان نەتوێتەوە لەناو نەتەوەكانی تری ئەوروپادا‪ ،‬پارێزگاری لە‬ ‫ناسنامەو رەگەزو كەلتوورو زمان و مێژوو ئاین و كەسێتی نەتەوایەتی‬ ‫خۆیان بكەن‪ ،‬دواتر پێی دەوتن كە ئێوە دەبێ دەوڵەتی جوولەكە‬ ‫دروست بكەن و دایمەزرێنن ئەم بانگەوازەشی لە كتێبێكدا باڵو كردەوە‬ ‫بەناوی (دەوڵەتی سەربەخۆی جوولەكە) لەساڵی (‪ .)1896‬بۆ یەكەم‬ ‫جار هەوڵەكانی بەرهەمیان هەبوو سەری گرت ئەویش بەوەی یەكەم‬ ‫كۆنگرەی جوولەكەكان بەسترا بە سەركەوتوویی لە مانگی ئابی ساڵی‬ ‫(‪ )1897‬لە شاری بازڵ‪ ،‬هەر لەم كۆنگرەدا لەسەر كۆمەڵێ بنەمای‬ ‫فیكری (پرەنسیپ) بەرەنجام و پەیماننامەیەكیان مۆركرد كە هەر ئەو‬ ‫بنەمایانە بووبە دەستووری دۆكیۆمێنتاریی فەرمی بزاڤی رزگاریخوازی‬ ‫جوولەكە و رێكخراوی جوولەكەی جیهانی‪ ،‬ئەتوانی بڵێی كەیەكەم‬ ‫خانەی لۆبی جوولەكە لەوێدا دروست بوو‪ ،‬لەدوای ئەو كۆنگرەیە (‪)5‬‬ ‫كۆنگرەی تریان بەست لەماوەی حەوت ساڵی دوای ئەو ساڵەدا هەر‬ ‫لەرێگای ئەم كۆنگرانەوە توانیان بۆ یەكەم جار سندووقێكی جیهانی‬ ‫جوولەكە بۆ خۆیان دامەزرێنن و وە ژمارەیەك دامودەزگای نەتەوەییان‬ ‫دامەزراند كەرێگەی خۆشكرد بۆ جوولەكەكان كە بگەڕێنەوە بۆ زێدی‬

‫خۆیان كە سەدان ساڵ بوو ئاوارە و پەرتەوازە كرابوون لێی‪ ،‬واتە‬ ‫لەئیسرائیلی ئەمڕۆ (فەلەستین)*‪ ،‬فەلەستین ناوی كۆنی ئیسرائیلە‬ ‫لەدوو وشە پێكهاتووە واتە (زەوی ‪ +‬جوولەكە) (فەلە) واتای‬ ‫جوولەكە (تین) واتای قوڕ‪ ،‬خاك‪ ،‬خۆڵە‪ .‬هەر پرەنسیپەكانی ئەو‬ ‫شەش كۆنگرەیە وای كرد پاش ‪ 50‬ساڵ پەیماننامەی بلفۆر دەوڵەتی‬ ‫جوولەكەی لێ بەرهەم هات‪ ،‬گەلی جوولەكە بەوە ناسراوە كە بەهەر‬ ‫باجێك بووە پارێزگاری لە تایبەتمەندی كەسایەتی و ناسنامەو رەگەزو‬ ‫ئاین و پرەنسپیەكانی فەرهەنگی جوولەكە بكەن‪.‬‬ ‫نۆ ساڵی كۆتایی تەمەنی هرتزل بە ساڵە زێڕینەكانی تەمەنی ئەم‬ ‫مرۆڤە دەزانرێ كە توانی كۆمەڵێ ئامۆژگاری و زانیاری و راهێنان بدات‬ ‫بە میللەتەكەی كە زۆر گرینگ و پڕ بایەخن لەژیانی ئەو گەلەدا‪ .‬ئەو‬ ‫زانیاریانەشی لە كتێبێكدا بەیان كردووە كەبەناوی (بیرەوەرییەكانی‬ ‫رۆژانەی هرتزل) ناسراوە كە لەنوكەوە ئەو رەوشەمان نیشان ئەدات كە‬ ‫تیۆدۆر هرتزل تیا ژیاوە‪ ،‬وە ئەوكارو ئەرك و چاالكیانەی تیانوسراوە‬ ‫كە جێگای بایەخی بوون‪ .‬بێگومان ئەم مرۆڤە گەلێ كتێب و چیرۆك‬ ‫و دراماو شانۆنامەو رۆمانی نووسیوە‪ ،‬سەدان وتارو بیرەوەری تر‪،‬‬ ‫بەاڵم هیچیان وەكو ئەم كتێبەی كاریگەر نەبووە كە لەنێوان سااڵنی‬ ‫(‪ )1895‬تا دواساتەكانی گیان سپاردنی ساڵی (‪ ،)1904‬ئەم نۆ ساڵە‬ ‫بە گرینگترین سااڵنی ژیانی دادەنرێت كە توانی لەڕێگەی ئەو كتێبەوە‬ ‫بەردی بناغەی بزاڤی رزگاری نیشتمانی و نەتەوەیی گەلی جوولەكە‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬


‫دابنێ‪ .‬بۆ یەكەم جار بەزمانی دایك ئەم كتێبە باڵوكراوەتەوە لە‬ ‫سەرەتای سەدەی بیست بەاڵم لەبەر رای گشتی و دەوڵەتەكان و‬ ‫هەندێ بزوتنەوەی ناسیونالیستی ئەنتی سامیزم وەكو خۆی باڵو‬ ‫نەكرایەوە‪ ،‬تا ساڵی (‪ )1960‬بە تەواوی ناوەرۆكەوە وەرگێڕاوەتە‬ ‫سەر زمانی ئینگلیزی و مامۆستای زانكۆ (هاری زون) كە بەرەگەز‬ ‫جوولەكەبوو وەریگێڕاوەتەوە سەرزمانی ئەڵمانی لە (‪ )1621‬الپەڕەدا‪،‬‬ ‫بۆ یەكەم جار ئم كتێبە لەالیەن رێكخراوی رزگاری بەخشی فەلەستین‬ ‫وەرگێڕدراوە بۆ زمانی عەرەبی بەاڵم بەشێوەیەكی چەواشەكاری‬ ‫و كەمكردنەوەو تێكدانی ئامانج و واتاو ناوەڕۆكی خۆی‪ ،‬هەروەكو‬ ‫چۆن سەرانی عەرەب و حكومات و پارت و رێكخراوە سیاسیەكانیان‬ ‫هەرچی رەخنەیەكیان لێ گیرابێ بەسنگ فراوانی وەریانگرتووە هەر‬ ‫بەزمانی پالنگێڕی و (چەمكی موئامەرە) لێكیان داوەتەوە‪ ،‬گەلی‬ ‫عەرەبیان پێ چەواشەكردوە و ستەمكاری دەسەاڵتی دیكتاتۆری‬

‫(كۆنسەرڤاتیڤیانەی) خۆیان پیادەكردووە‪ ،‬چونكە نە بڕوایان بە‬ ‫گۆڕان و ریفۆرم و نەبەدیموكراسی و كۆمەڵگای مەدەنی و مافەكانی‬ ‫مرۆڤ هەیە‪ ،‬نەبڕوایان بەجیاوازی راوبۆچوون و پێكەوەژیانی ئاشتی‬ ‫گەالن هەیە‪ ،‬كولتووری رۆژهەاڵتی هەمووی لەسەر سڕینەوەی‬ ‫بەرانبەر كاردەكات و هەموو تێكۆشانێكی گەالنی بن دەست بەپالن و‬ ‫دەستی داگیركاری ئیمپریالیزم ناودەبەن‪ ،‬رێكخراوی رزگاری بەخشی‬ ‫فەلەستینی كە ئەم كتێبەی وەرگێڕاوە بۆ زمانی عەرەبی بەكەموكوڕی‬ ‫و هەرچ شتێك بۆ لەكەداركردنی گەلی جوولەكەو نووسەرەكەی‬ ‫هەروەكو خۆیان نایشارنەوە لەچوارخاڵدا بەیانیان كردوە كە بۆچی‬ ‫ئەم كتێبەمان وەرگێڕاوە بۆ زمانی عەرەبی‪:‬‬ ‫‪ .1‬بزاڤی گەلی جوولەكە بە بزاڤێكی ئیمپریالیستی ناو دەبەن‪،‬‬ ‫وەدەڵێن لەباوەشی ئیمپریالیزمدا لەدایك بووەو پشتی بە ئیمپریالیزمی‬ ‫جیهانی بەستووە‪.‬‬

‫توركیای ئێستا واڵتی یۆنانی و رۆمانی و ئەرمەنی و كورد بووە‪( .‬ئەم نەخشەیە هەموو توركیاو دەوروبەری دەریای‬ ‫سپی ناوەڕاست نیشان ئەدات كە بێجگە لەنیوە دورگەی عەرەبی هیچ یەكێ لەنەتەوەی تورك و عەرەب لەشام و توركیای‬ ‫ئێستادا نەژیاوە‪ ،‬لەدوای فتوحاتی ئیمپراتۆریەتی ئیسالمی و تورك لەدوای مەغۆلەكانەوە هاتوون) توركیای ئێستا‬ ‫نیشتمانی یۆنانستان و بولگاریا و الز و چەركەس و ئەرمەن و كورد و‪. ..‬‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪27‬‬


‫‪ .2‬لەقەڵەمدانی جوولەكە بەداگیركەر لە رۆژهەاڵتی ناوەراست‬ ‫و فەلەستینی عەرەبی‪ ،‬وە هەموو رێگایەك دەگرنە بەر (بەرتیل‪،‬‬ ‫درۆ‪ ،‬زەبر‪ ،‬هەلپەرستی) بۆ ئامانجی خۆیان كە دامەزراندنی دەوڵەتی‬ ‫نیشتمانیە بۆ جوولەكە لەخاكی عەربیدا‪.‬‬ ‫‪ .3‬لەقەڵەمدانی بزاڤی گەلی جوولەكە بەبزاڤی زایۆنیزم و‬ ‫رەگەزپەرستی‪ ،‬هەروەها گوایە ئەم بزاڤە راستڕەوەو دژی خەباتی‬ ‫سۆشیالیستییەو پالن لەدژی دەكات بەردەوام‪.‬‬ ‫‪ .4‬كەس بەڕادەی تیۆدۆر هرتزل زەبروزەنگ و نەژادپەرست‬ ‫نەبووە‪.‬‬ ‫لەراستیدا ئەم كتێبەی هرتزل كە وەكو بیرەوەری چاالكی و خەباتی‬ ‫سەرچاوە‪:‬‬ ‫سیاسی خۆیەتی كە ناوی (رۆژانەی هرتزل)ە تەنها كەسێك بووە‬ ‫سوود لە كتێبی (یومیات هرتزل) وەرگیراوە‪.‬‬ ‫ویستوویەتی گەلی جوولەكە لە توانەوەو سڕینەوەی كەلتوورو كەسێتی‬ ‫خۆیان بپارێزن‪ ،‬كارەكەی هرتزل و خەباتە سیاسیەكەی هاوشێوەی‬ ‫(مەكیاڤیللی) بۆ نەتەوەو نیشتمانەكەی بووە‪ ،‬ئەوەی بسمارك كردی‬ ‫بۆ ئەڵمانیا كە نیشتمان و نەتەوەكەی لە دابەشكردن و جەنگی ناوخۆ‬ ‫رزگاركرد‪ ،‬هەروەها ئەوەی بۆلیڤیار بۆ ئەرژەنتینی كرد یان گاندی بۆ‬ ‫هیندستان‪ ،‬كارو خەباتی هرتزل رێك لە كاروخەباتی ئەوانە دەچێ‬ ‫بگرە زیاتر كە میللەتێكی لە فەوتان رزگاركرد‪ .‬هرتزل كەسێك بووە‬ ‫لۆبی جوولەكەی دروست كردوە بۆ یەكەم جار‪.‬‬ ‫شایەنی باسە تیۆدۆر هرتزل لەڕێگەی هەوڵ و تێكۆشانە‬ ‫هەمەالیەنەكانیەوە كە زۆر بەرفراوان بوو كاریكرد بۆ چارەسەری‬ ‫سیاسی كێشەی گەلی جوولەكە كە زۆری كارەكانی چڕ كردبۆوە لەدوو‬ ‫خاڵدا‪:‬‬ ‫‪ .1‬دەبێت هەرچییەكمان كردوە چارەسەری سیاسی كێشەی جوولەكە‬ ‫بكەین‪ ،‬یا بەیەكێتی و بەرەنگاری گەلی جوولەكە یان بە پارەو سامانی‬ ‫گەورەو بێ ئەندازەی دەوڵەمەندو سەرمایەدارەكانی جوولەكە‪.‬‬ ‫‪ .2‬ئەگەر دەوڵەمەندەكانی جوولەكەش ئەو ئامادەییەیان تیانەبێ‬ ‫هەر دەبێ لەڕێگای پەیوەندیەكانمان لەگەڵ زۆربەی سەرانی دەوڵەتان‬ ‫ئەو كارە بكەین وەكو شای ئیمپراتۆری روسیا و سوڵتانی عوسمانی و‬ ‫هەموو سەرۆكەكانی ئەوروپا وەكو دەوڵەتی بەریتانیا و فەرەنسا‪.‬‬ ‫بەڕاستی كەسێكی وەكو هرتزل وەكو فریادڕەس و رێبەرێكی داناو‬ ‫زانا دەركەوت لەكاتی خۆیدا كەتوانی بەنووسینەكانی بە كۆكردنەوەی‬ ‫كەسایەتییە دەوڵەمەندو پسپۆرەكان چەند رێكخراوو كۆمەڵە دامەزرێنێ‬ ‫و چەكدارو ئامادەباشیان بكات بۆ بەرژەوەندی میللەتەكەی خۆی‪،‬‬ ‫كەلەكۆتاییدا توانی بەردی بناغەی لۆبی جوولەكە دابمەزرێنێ و‬ ‫لەوێشەوە لەڕێگەی پەیوەندیەكانیەوە پشتیوانی بەدەست بهێنێ و‬ ‫رێگای دروست كردن و گەڕانەوەی بۆ نیشتمان هێنایە هزرو بیری‬ ‫تاكی جوولەكەوە‪ ،‬دوای خۆشی بە (‪ )10‬ساڵ پێیان خستەوە ناوخاكی‬ ‫ئەم نەخشەیە ئەوە روون دەكاتەوە كە بێجگە لە‬ ‫باوباپیریان و دەوڵەتی خۆیان دامەزراند لەساڵی (‪)1948‬ی زاینیدا‪.‬‬ ‫ئەزموونی ئەم كەسایەتیانەو كارو ژیان و خەباتی رزگاری نەتەوایەتیان نیمچەدوورگەی عەرەبی هەموو شام چەندین نەتەوەی‬ ‫دەبێ ئەزموون و وانەیەك بێ بۆ ئێمەی كورد و چاویان لێ بكەین‪ ،‬جیاوازی تێدا ژیاوە‪ ،‬بەتایبەتی ئیسرائیل نیشتمانی رەوای‬ ‫شتێك كە مابێتم بیڵێم زۆرە بەاڵم هێندە ئەڵێم مرۆڤایەتی قەرزاری جوولەكەكانە وە ئۆرشەلیم شاری جوولەكەكانە‪.‬‬

‫فكرو مەعریفەی دەوڵەمەندی بیریاران و فەلسەفەو فەیلەسوفانی‬ ‫میللەتی جوولەكەیە‪ ،‬ئەگەر بەرهەم و داهێنراوەكانی زانایانی جوولەكە‬ ‫بخرێنە الیەكەوە رەنگە (‪ )%30‬نەمێنێتەوە بۆ گەالنی تر واتە (‪)%70‬‬ ‫ی بەهەوڵ و تێكۆشانی ئەوان مرۆڤایەتی ئەو دەستكەوتانەی ئەمڕۆی‬ ‫لەڕووی مەعریفەو زانیاری و تەكنەلۆژیا و فیكرەوە بەدەستهێناوە‪،‬‬ ‫زاناو فەیلەسوفەكانی جوولەكە پێشەنگ و پێشڕەون ناكرێ ئێستا‬ ‫رێزبەندیان بكەین‪ ،‬لەزۆربەی بوارەكانی ژیاندا بەشداری بەرچاویان‬ ‫هەیە‪ .‬هەر لە سپینۆزاوە تا نیوتن و داروین و ماركس و ترۆتسكی و‬ ‫ئەنشتاین و سەدان و هەزارانی تر‪.‬‬

‫‪28‬‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬


‫بێكەس حەمە قادر‪:‬‬

‫کورد مافی خۆیه‌تی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل په‌یوه‌ندی دروست بکات‬ ‫هه‌ڤپه‌یڤین‪ :‬شێرزاد عەبدوڵاڵ قۆریتانی‬

‫سەبارەت بە دروستکردنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و دەسكەوته‌کانی ئه‌و‬ ‫ه بۆ گه‌لی كورد له‌م قۆناغه‌دا‪« ،‬ئیسرائیل‪-‬كورد» ئەم هه‌ڤپه‌یڤینه‌ی لەگەڵ‬ ‫پەیوەندیی ‌‬ ‫بێكەس حەمە قادر‪ ،‬سكرتێری كۆمیتەی ناوەندیی پارتی نیشتمانی كوردستان ئەنجام دا‪.‬‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪29‬‬


‫ئیسرائیل‪-‬كورد ‪:‬ئێستا دەبینین لە رۆژهەاڵتی ناوەڕاستدا كورد و‬ ‫ئیسرائیل تەنها دوو نەتەوەن كە كۆمەڵێك فاكتەری ستراتیژی لە‬ ‫نێوانیاندا بۆ نزیكبوونەوە هەیە كە دەتوانن هۆكاری دروستبوونی‬ ‫هاوپەیمانێتییەكی ستراتیژی بن‪ ،‬ئایا كاتی ئەوە نەهاتووە ئێمەی‬ ‫كورد بە شێوەیەكی ئاشكرا و راستەوخۆ هەوڵی دروستكردنی ئەم‬ ‫هاوپەیمانییە بدەین؟‬ ‫بێكەس حەمە قادر‪ :‬وەكو ئاماژەم پێ دا لەم قۆناغەدا بۆ ئێمەی‬ ‫كورد دەتوانم بڵێم هەندێك ئەستەمە‪ ،‬ئیسرائیل خاوەنی پشتیوانییەكی‬ ‫گەورەی جیهانییە‪ ،‬ئیسرائیل لۆبییەكی یەكجار گەورەی لە پشتە‪،‬‬ ‫ئیسرائیل لە ڕووی سەربازی و دیپلۆماسی و ئابورییەوە‪ ،‬كیانێكی‬ ‫دانپێدانراوە‪ ،‬ئیسرائیل لە ناوچەكە حیسابی بۆ كراوە‪ ،‬بۆ ئێمەی كورد‬ ‫لەوانەیە كۆمەڵێك هۆكار هەبێت كە نەتوانین ئەو هاوپەیمانییە بكەین‪،‬‬ ‫بۆ نموونە ئێمە تا ئێستا دەسەاڵتێكمان نییە بە مانای وشە دەسەاڵت‬ ‫بێت‪ ،‬ئێمە تا ئێستا كیانێكمان لە چوارچێوەی عێراقی عەرەبیەوە‬ ‫بەدەست هێناوە و بە زۆری جارێكی تر خۆمان لكاندووەتەوە بەو‬ ‫دەوڵەتەوە‪ ،‬بۆیە لەوانەیە بۆ ئەزموونی باشووری كوردستان یان ئەو‬ ‫ئەزموونەی ‪ 18‬ساڵە هەمانە لەم قۆناغەدا هەندێك ئەستەم بێت‪.‬‬

‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬دروستبوونی پەیوەندیی كورد و ئیسرائیل لەم‬ ‫قۆناغەی ئێستادا دەتوانێت چ دەستكەوتێكی گرینگ بۆ كۆمەڵگەی‬ ‫كورد فەراهەم بكات؟‬ ‫بێكەس حەمە قادر‪ :‬دیارە پێویستمانە لەگەڵ هەموو گەالنی دونیا‬ ‫پەیوەندییەكی ئاساییمان هەبێت‪ ،‬چونكە ئێمە بە پەیوەندیی باش و‬ ‫تەندروست دەتوانین دۆستانمان زیاد بكەین‪ ،‬دەتوانین ئەزموونەكەمان‬ ‫زیاتر بچەسپێنین‪ ،‬بەاڵم ئەگەر بگەڕێینەوە قۆناغی ئەمڕۆی باشووری‬ ‫كوردستان‪ ،‬راستییەك هەیە‪ ،‬راستییەكی تاڵە هەر چوار دەورمان بە‬ ‫داگیركەران و دوژمنكاران گه‌مارۆ دراوین ئەگەر بۆ عەرەبی عێراقی یان‬ ‫بۆ تورك تا فارس لە دەرەوە و ناوەوە پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل‪،‬‬ ‫پەیوەندیەكی ئاسایی بێت‪ ،‬بەاڵم بۆ كورد هەمیشە لێمان لە هەڵاڵ‬ ‫دەدەن و دەیان تۆمەت و شتی ناڕەوامان دەخەنە پاڵ‪ ،‬ئەو واڵتانەی‬ ‫ئااڵی ئیسرائیل لە واڵتەكانیان دەشەكێتەوە‪ ،‬لەوانەیە بەر لە هەموویان‬ ‫دژی كورد لێرە بوەستنەوە‪ .‬لە دوای راپەرینەكەی ‪1991‬وە تا ئێستا‪،‬‬ ‫چەندین جار ئەم تۆمەتە دراوەتە پاڵ كورد‪ ،‬وەك ئەوەی بۆ ئەوان‬ ‫ئاساییە بەاڵم بۆ كورد شتێكی مەترسیدارە‪ .‬بۆ ئەمڕۆی باشووری‬ ‫كوردستان بە داخەوە دەڵێم تا ئێستا ئێمە لە چوارچێوەی دەوڵەتێكین‬ ‫كە ناوی عێراقە‪ ،‬ئەو دەوڵەتە هیچ پەیوەندییەكی خۆی لەگەڵ واڵتی‬ ‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬بە دەرچوونی ‪ 7‬ژمارە لە گۆڤاری «ئیسرائیل‪-‬‬ ‫ئیسرائیل ئاسایی نەبووە و ئاسایی نەكردووەتەوە‪ ،‬بۆیە هەر كاتێك‬ ‫بەغدا پەیوەندیی خۆی ئاسایی كردەوە‪ ،‬لەوانەیە بۆ كوردیش ئەو كاتە كورد» لە كوردستاندا كە یەكەم جارە لە ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاستدا‬ ‫ئاسایی بێت‪ ،‬ئەگەرچی ئێمە هیچ بڕوایەكمان بەو دەوڵەتە دەستكردە كارێكی وەها دەكرێت‪ ،‬تا چ ڕادەیەك شەقامی كوردی پشتگیریی یان‬ ‫نییە كە ناوی عێراقە‪ ،‬چونكە پێمان وایە بە درێژایی ‪ 80‬ساڵ زیاتر ئامادەیی تێدا هەیە پشتگیریی لەم هاوپەیمانێتییە بكات؟‬ ‫گەلی كورد جگەلە كوشت و بڕ و ماڵوێرانی‪ ،‬هیچ شتێكمان لەو‬ ‫بێكەس حەمە قادر‪ :‬دەبێ مەسەلەی شەقامی كوردی لەگەڵ‬ ‫دەوڵەتە بەناو عێراقە نەبینیوە‪.‬‬ ‫دەسەاڵتی كوردی لێك جیا بكەینەوە‪ ،‬شەقام تامەزرۆی زۆرشتە‪،‬‬ ‫شەقامی كوردی ئێستا لەگەڵ ئەوەیە هەرچی زووە دەوڵەتی‬ ‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬بە بڕوای تۆ ئێمە كەی دەتوانین ئەو پەیوەندییە سەربەخۆی كوردستان ڕابگەینرێت‪ ،‬شەقام لەگەڵ كۆمەڵێك شتە واتا‬ ‫ئەو جۆرە پەیوەندییە كولتوورییە پێم وایە شتی باشە هەبێت‪ ،‬بەاڵم‬ ‫دۆستانەیە دروست بكەین؟‬ ‫بێكەس حەمە قادر‪ :‬ئەو پەیوەندییە ئەو كاتە دروست دەبێت كە لە دیوەكەی تر لەوانەیە بۆ ئێمەی كورد بۆ ئەم ئەزموونە هەندێك‬ ‫باشووری كوردستان ئەزموونەكەی خۆی زیاتر بچەسپێنێت و بتوانێ ئەستەم بێت‪ ،‬بۆیە ناكرێ شەقام بكەیە پێوەرێك بۆ ئەوەی بتوانێ‬ ‫هەنگاوێك لە سەربەخۆیی نزیك ببێنەوە‪ ،‬ئەو كاتە بە دڵنیاییەوە هەڵوێستی دەسەاڵتی سیاسیی كوردی لەسەر بینا بكەیت‪.‬‬ ‫دەتوانین جۆرێك لە جۆرەكانی پەیوەندیی دروست بكەین‪ ،‬لە قۆناغی‬ ‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬ئەو پەیوەندییە مێژووییە بەهێزەی لە كاتی شۆڕشی‬ ‫ئێستادا زۆر ئاساییە پەیوەندی كولتووری و دۆستایەتیی هەبێت‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لە ڕووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە بەو پێیەی باشووری كوردستان رزگاریخوازی كوردی لە سااڵنی حەفتاكاندا بە شێوەیەكی چاالك لەگەڵ‬ ‫ئەزموونەكەی ناسكە‪ ،‬پێمان وایە لە بەرژەوەندیی ئێمەدا نییە‪ ،‬واڵتی ئیسرائیل هەبووە بۆ یارمەتیدانی شۆرشی ڕزگاریخوازی كوردی‪،‬‬ ‫چونكە عەرەبی عێراقی بەتایبەتی و داگیركەرانی كوردستان هەمیشە بۆچی ئێستا الیەنە سیاسییەكانی كوردستان نایانەوێ باسی بكەن‬ ‫چاویان بڕیوەتە ئەو ئەزموونەی لە باشوور خەریكە چەكەرە دەكات كەچی ئەفسەرە خانەنشینكراوەكانی ئیسرائیل زۆر بە شانازییەوە ئەم‬ ‫و بەرەوپێش دەچێت ئاشتی و ئارامی بە خۆیەوە دەبینێت لە ڕویی هاوپەیمانێتییە باس دەكەن؟‬ ‫كۆمەڵگەی مەدنییەوە هەنگاوی باشی بەرەوپێش ناوە و لە ڕووی مافی‬ ‫بێكەس حەمە قادر‪ :‬ئەو پەیوەندییە زیاتر وەك پەیوەندییەكی‬ ‫مرۆڤ و كۆمەڵێك شت‪ ،‬بەاڵم لەگەڵ ئەمەش پێم وایە لەم قۆناغەدا هەواڵگری بووە‪ ،‬پەیوەندییەكی ژێراوژێر بووە‪ ،‬لەگەڵ ئەوەشدا شۆرشی‬ ‫هەندێك ئەستەمە بۆ ئێمەی كورد لە باشووری كوردستان‪.‬‬ ‫رزگاریخوازی باشوور با بڵێین شۆڕشی ئەیلول ئەگەر زۆر جار گوتراوە‬ ‫پەیوەندیی هەبووبێ‪ ،‬لەگەڵ ئەوەش لەكاتی شەڕی عەرەب ئیسرائیل‬ ‫شۆڕشی چەكداری كوردی وەستاوە‪ ،‬بۆ ئەوەی نەبینە هۆكارێك‬

‫‪30‬‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬


‫تۆمەتبارمان بكەن بۆ ئەوەی ئێمە لە كاتی ئەوان بارودۆخیان خراپە‬ ‫ئێمە پشتیوانی لە دووژمنەكانی ئەوان دەكەین‪ ،‬گەلی كورد بەدرێژایی‬ ‫مێژووی خۆی قەت الیەنگر نەبووە بۆ دوژمنایەتیی كەس‪ ،‬لەبەر ئەوەی‬ ‫جۆری خەباتی جیاواز بووە كوردستان واڵتێكی داگیركراو و دابەشكراو‬ ‫بووە خەباتەكەی خەباتێكی رزگاریخوازی نیشتیمانی بووە‪ ،‬بۆیە‬ ‫لەوانەیە چ ئەوكات و چ ئێستا سەركردایەتی سیاسی سەركردایەتی‬ ‫بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كوردستان لە هەر چوارپارچەی كوردستان‬ ‫لەوانەیە تائێستا ئەوجورئەتەیان نەدابیتە خۆ وەك حەز لەوانەیە‬ ‫حەزیان لێ بووبێ پەیوەندی بكەن بەاڵم وەك ئەوجورئەتە بدەنە‬ ‫خۆیان بە ئاشكرا و خۆیان ڕابگەینن چونكە ئێمە هەمیشە تیرۆری‬ ‫فیكریمان لەسەر بووە تیرۆری جەستەیمان لەسەر بووە هیچ جۆرە‬ ‫چەكێك نەماوە بەرامبەر بەم گەلەی ئێمە بەكارنەهاتبێ ئەوانە كێن‬ ‫ئەوانەخۆ دۆستە نزیكەكانمان دۆستی دینین لەگەڵ ئێمە وادەكەن‪،‬‬ ‫ئەوانەی لەڕوی كولتوورییەوە لێك نزیكین چ عه‌رەبە چ توركە چ‬ ‫فارسە‪ ،‬ئەمە جگەلە ماڵوێرانی هیچمان له‌گەڵ ئەوانە نەبینیوە بۆیە‬ ‫پێموایە ئەوێ رۆژێ جۆرێك لە پەیوەندی هەبووبێ ئەگەر ئێستاش‬ ‫دەنگۆی ئەوەهەیە كە زۆرجار تۆمەتبار دەكرێین‪ ،‬پێم وایە ئەمەش‬ ‫لەچوارچێوەی گشتی ژێراوژێر بەاڵم دیسان دەڵێم بۆ عەرەب وتوركان‬ ‫ئاسایە پەیوەندی ستراتیژی لەگەڵ ئیسرائیل بكەن بەس بۆكورد بڤەیە‬ ‫هەر بڵێن ئیسرائیل دووژمنی ئێمەنیە ‪.‬‬

‫نزیكەی ‪ 200‬هەزار كورد لە واڵتی ئیسرائیل نیشتەجێن‪ ،‬ئەگەر داوای‬ ‫گەڕانەوە بكەن بۆ سەر زێدی باب و باپیریان لە هەرێمی كوردستان‬ ‫تا چەند ئەم داواكارییەیان بۆ جێبەجێ دەكرێت؟ ئایا دەتوانرێ ئەم‬ ‫كوردانە بگەڕێنەوە؟‬ ‫بێكەس حەمە قادر‪ :‬ئەو كوردانەی لە واڵتی ئیسرائیل نیشتەجێن‪،‬‬ ‫لێرە دەركراون و هەموو كەسێك كە لە واڵتی خۆی ده‌رکرا‪ ،‬چاوی‬ ‫لەوەیە ڕۆژێك لە ڕۆژان بگەڕێتەوە واڵتی خۆی‪ ،‬بۆیە كێشەی عەرەب‬ ‫و ئیسرائیل‪ ،‬كێشەیەكی ئەوەندە قووڵە چ عەرەب چ ئیسرائیل چ‬ ‫ناوچەكە ئاشتی و ئارامی بە خۆیەوە نابینێت تا ئەوانە ئەو پرسەی‬ ‫خۆیان چارەسەر نەكەن‪ ،‬ئەو كێشانەش هەر دەمێنن‪ ،‬بۆیە دەیان گەلی‬ ‫تریش وەك كورد لە ئەنجامی ئەم ملمالنێیەی ئەوان چارەسەر نەكردنی‬ ‫كێشەكانیان بە كۆمەڵێك ئاواتەوە لە غوربەت سەر دەنێنەوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەمە لەم قۆناغەدا بۆ ئێمەی كورد ئاستەمە‪.‬‬

‫“‬

‫ئیسرائیل‪-‬كورد ‪:‬سەبارەت بەو ژمارە زۆرەی كە مەزەندە دەكرێ‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬

‫ئێمە هیچ بڕوایەكمان بەو دەوڵەتە دەستكردە‬ ‫نییە كە ناوی عێراقە‪ ،‬چونكە پێمان وایە بە‬ ‫درێژایی ‪ 80‬ساڵ زیاتر گەلی كورد جگەلە‬ ‫كوشت و بڕ و ماڵوێرانی‪ ،‬هیچ شتێكمان لەو‬ ‫دەوڵەتە بەناو عێراقە نەبینیوە‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪31‬‬


‫لە كۆمەڵگای ئیسرائیلەوە‬

‫هونەرمەندی شێوەكار‪ ،‬مونیر عوزێر قەساب‪:‬‬

‫هیوادارم مافی ئه‌وه‌م هه‌بێت سه‌ردانی هه‌ولێر بکه‌م‬

‫هه‌ڤپه‌یڤین‪ :‬بەشیر سەبری بۆتانی‪ ،‬ئیسرائیل‬

‫‪32‬‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬


‫ئاهه‌نگی بووکگواستنه‌وه‌ له‌ هه‌ولێر‬

‫سەرەتای پاییزی ‪ 2009‬تەلەفۆنم بۆ هونەرمەندی شێوەكار‪ ،‬مونیر عوزێر‬ ‫قەساب كرد و ئەویش بۆی باس كردم «جاروبار لەگەڵ كاك مەسعود بارزانی‬ ‫قسە دەكەم»‪ ،‬منیش بڕوام بە قسەكەی كرد و لێم پرسی «بە تەلەفۆن‬ ‫قسەی لەگەڵ دەكەیت؟»‪ ،‬ئەویش وەاڵمی دامەوە «نەخێر‪ ،‬من وێنەیەكی‬ ‫ئەو دەكێشم و هەموو رۆژێك بەر لەوەی دەستبەكار بم‪ ،‬بەیانی باشی لێ‬ ‫دەكەم»‪ .‬بەزەییم پێیدا هاتەوە و گوتم «مام مونیر‪ ،‬خۆشەویستیت بۆ كورد‬ ‫و كوردستان هەرگیز لەبیر ناكەم»‪ ،‬دواتر لێم پرسی «ئەوەندەی من بزانم‬ ‫كاتێك لە عێراق بووی شیوعی بووی و لەسەر ئایینی جوولەكەی‪ ،‬بەاڵم كاك‬ ‫مەسعود پارتییە و موسڵمانە‪ ،‬ئەی ئەو هەموو خۆشەویستییەت بۆ چییە؟»‪ .‬بە‬ ‫پێكەنینەوە وەاڵمی دامەوە «من لەسەر دینی خۆمم و خودان دیتنی خۆم‪ ،‬كاك‬ ‫مەسعودیش لەسەر دینی خۆیەتی و خاوەن دیتنی خۆی‪ ،‬بەاڵم نەتەوەكەمان‬ ‫یەكە و رێبازەكەشمان هەر یەكە‪ .‬كاك مەسعود لە ژێر ئااڵی كوردستاندا لە‬ ‫دایك بوو‪ ،‬گەورە بوو و ئێستاش هەر لە ژێر ئەم ئااڵیەدا خەبات دەكات‪ ،‬بۆیە‬ ‫من تابلۆیەكی وەهام بۆ نەتەوەكەی خۆم دروست كردووە»‪.‬‬ ‫سەردانی مونیر‬ ‫كۆتایی ساڵی ‪ 2009‬سەردانی ئیسرائیلم كرد و چووم بۆ الی مونیر‪ ،‬ئەو‬ ‫بەخێرهاتنی كردم‪ .‬ئەو تابلۆی كاك مەسعودی پێ نیشان دام‪ ،‬بە بینینی‬ ‫ئەوەندە سەرسام بووم كە تەنانەت نەمزانی بە چ وشەیەك سوپاسی بكەم‪.‬‬ ‫ئیسرائیل‪-‬کورد‪ :‬تەواوكردنی ئەم تابلۆیە چەندی پێ چوو؟‬ ‫مونیر‪ :‬ئەم تابلۆیە بە سێ مانگ تەواو بوو‪ ،‬رۆژانە یەك تا سەعاتێك تا‬ ‫سەعات و نیوێك پێیەوە سەرقاڵ دەبووم‪.‬‬ ‫ئیسرائیل‪-‬کورد‪ :‬باسی ئەو ئااڵیەم بۆ بكە‪.‬‬ ‫مونیر‪ :‬بەرلە دروستكردنی تابلۆیەكە‪ ،‬ئااڵیەكم لە قوماش دروست كرد‪ ،‬دواتر‬ ‫وێنەی ئااڵیەكەم بە كامێرا گرت و گواستمەوە بۆ تابلۆكە‪.‬‬ ‫هەر ئەو رۆژە مونیر گوتی «بەاڵم كەموكوڕییەكم هەیە و پێویستە چاكی‬ ‫بكەمەوە و ناوی خۆشم لەسەری بنووسم‪ ،‬ئەمڕۆ یان بەیانی تەواوی دەكەم»‪.‬‬ ‫كەچی دواتر هەوڵی دا یەكسەر كێشەكەی چارەسەر بكات و گوتی «با لەم‬ ‫رۆژانەدا وشك بێتەوە و بیدەم بە تۆ»‪.‬‬ ‫ئاشیر‪ ،‬خزمێكی مونیرە و هاتە سەردانمان‪ ،‬پێكەوە قاوەمان دەخواردەوە‬ ‫و قسەمان دەكرد‪ ،‬مونیر شتێكی بیر كەوتەوە‪ ،‬سەری خۆی هەژاند و گوتی‬ ‫«كوردستان واڵتێكی زۆر جوان و دەوڵەمەندە‪ ،‬بەاڵم مخابن خودانی نییە‪ ،‬دایكم‬ ‫چەند حەزی لە كوردستان بوو‪ ،‬من ئەو خۆشەویستییە لە دایكم فێر بووم‪ .‬دایكم‬ ‫زۆر بە رەحم بوو و زۆر بە باشی بە كوردی و ئارامی قسەی دەكرد»‪.‬‬ ‫ئیسرائیل‪-‬کورد‪ :‬كاك مونیر رەوشتان چۆنە؟‬ ‫مونیر‪ :‬سوپاس بۆ خوا بەڕێوە دەچین‪.‬‬ ‫ئیسرائیل‪-‬کورد‪ :‬ئەم جارەش تۆمان بینی و بەم بینینە دڵخۆشم‪.‬‬ ‫مونیر‪ :‬هیوادارم هەردەم بتبینم و تەندروستیت باش بێت‪ ،‬هیوادارم سەردانی‬ ‫هەولێر بكەین‪.‬‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬

‫سمینارێك لە ناوەندی سامانی جوولەكەكانی عێراق‬ ‫سمینارێكم بە زمانی عەرەبی لە ناوەندی سامانی جوولەكەكانی عێراق لە‬ ‫شاری ئۆر یەهوودا بۆ جوولەكەكانی عێراق هەبوو‪ .‬بەشێك لە جوولەكەكانی‬ ‫كوردستانیش لەوێ ئامادە بوون و وا رێك كەوت كە مونیریش ئامادە بێت‪ ،‬ئەو‬ ‫تابلۆیەكەی كاك مەسعودی پێشكەشی من كرد و منیش نیشانی میوانەكانم‬ ‫دا‪.‬‬ ‫نامەیەك بۆ كاك مەسعود بارزانی‬ ‫بۆ سەرۆكی خەباتكار و رێبەر‪ ،‬كاك مەسعود بارزانیی خۆشەویست‬ ‫من ئەم تابلۆ زەیتییە كە تەمسیلی سەرۆكایەتیی جەنابتان دەكات‪ ،‬بە‬ ‫شانازییەوە پێشكەشتان دەكەم‪ .‬ئەو كاتەی من سەرقاڵی كێشانەوەی بووم‪،‬‬ ‫هەستم دەكرد كە لە هەولێر بووم‪ ،‬ئەو شارەی لەگەڵ هاوڕێكانم تێیدا گەورە‬ ‫بووم‪ ،‬ئەوانەی هەردەم لە بیر و مێشكم دان‪ ،‬بەاڵم بەداخەوە كە رۆژگار لێكی‬ ‫دابڕین‪ .‬لەگەڵ رێزمدا بۆ ئێوە و گەلە قارەمان و خەباتكارەكەتان‪.‬‬ ‫مونیر عوزێر قەساب‬ ‫نامیلكەیەك و پیشانگە‬ ‫لە ماڵی مونیر‪ ،‬سەدان تابلۆی بچووك و مەزن ھەن كە خۆی دروستی كردوون‬ ‫و بەشێكی زۆریان لە سەر كورد و كوردستانن‪ .‬ھەروەھا مونیر نامیلكەیەكی ھەیە‬ ‫كە ‪ 10‬تابلۆی كوردی تێدا ھەیە و ئەم نامیلكەیە لە الیەن كۆمەڵەی جوولەكەكانی‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪33‬‬


‫هه‌‌ولێرەوە ساڵی ‪ 2008‬چاپ كرا‪ .‬من تازە لەگەڵ چەند شوێنێكی كولتووری‬ ‫و چەند كەناڵێكی كوردی و چەند دامودەزگایەكی رۆشنبیری باسی كاری‬ ‫مونیرم كردووە‪ ،‬ھەروەھا زۆر ھەوڵم داوە نامیلكەكەی چاپ بكرێتەوە‪ ،‬ھەروەھا‬ ‫پیشانگەیەكی بۆ ئامادە بكەن‪ .‬كەچی سەد مخابن‪ ،‬جگە لە سووكایەتیكردن‬ ‫و رەخنە دژی ئیسرائیل و سایۆنیزم‪ ،‬ھیچ وەاڵمێكی ئەرێنیم وەرنەگرتووە‪ .‬بە‬ ‫كورتی‪ ،‬من لەگەڵیان باسی ھونەری كوردی و كوردایەتیم كردووە‪ ،‬كەچی ئەوانە‬ ‫باسی ئیسرائیل و سایۆنیزم بۆم دەكەن كە من ھیچ پەیوەندییەكم لەگەڵیان‬ ‫نییە‪.‬‬ ‫پەیڤی كۆتایی‬ ‫دەمەوێ لە كۆتاییدا بڵێم كە مونیر لە ئیسرائیل دەژیت و بیر و ھۆشی بە‬ ‫تەنیا لە الی كورد و كوردستانە و ھیوادارە رۆژێك نەتەوەی كورد لێی خودان‬ ‫دەربكەوێت و تابلۆیەكانیش لە پیشانگەكانی ھەرێمی كوردستان پیشان بدرێن‪.‬‬ ‫ئێدی مونیری واڵتپارێز بەم پەیڤانە ئەم دیدارەی بە كۆتا هێنا «من بە تەنیا‬ ‫ھیوایەكم ھەیە كە كورد ھەردەم یەك بن و پێكەوە كار و خەباتی خۆیان بكەن‪،‬‬ ‫ئەویش هەتا بە ئامانجی خۆیان بگەت‪ .‬ھەروەھا من گەلەك ساڵو و رێزم بۆ‬ ‫كوردستان ھەیە و ھیوادارم مافم ھەبێ سەردانی ھەولێری پایتەخت بكەم»‪.‬‬ ‫كورتەیەك لە ژیانی مونیر عوزێر قەساب‬ ‫مونیر عوزێر قەساب ساڵی ‪ 1927‬یان ‪ 1928‬لە ھەولێر لە دایك بووە‪ .‬سێ‬

‫من لەسەر دینی خۆمم و خودان‬ ‫دیتنی خۆمم‪ ،‬كاك مەسعودیش‬ ‫بەم شێوەیە‪ ،‬بەاڵم نەتەوە و‬ ‫رێبازەكەشمان هەر یەكە‬

‫ساڵ لە بەغدا ھونەری شێوەكاریی خوێندووە‪ .‬ئەو سێ برای دیكەشس ھەیە‬ ‫كە ئەوانەش ھونەرمەندی شێوەكارن‪ ،‬یەكێكیان دانیالە‪ ،‬كە لە دایكبووی ساڵی‬ ‫‪1915‬یە و ساڵی ‪ 2000‬كۆچی دوایی كرد‪ ،‬دووەمیان ناحوومە كە لە ساڵی ‪1943‬‬ ‫كۆچی دوایی كرد و سێیەمیان شانییە كە ھێشتا دەژیت و كاری شێوەكاری‬ ‫دەكات‪.‬‬ ‫ساڵی ‪ 1950‬مونیر لە عێراق دەر كرا‪ ،‬ئەوسا ئەو گەلەك تابلۆ لە ماڵە‬ ‫دەوڵەمەندەكان و لە مۆزەخانەكانی عێراق بەجێی ھێشت‪ .‬ئەو كاتەی ئەو‬ ‫گەیشتە ئیسرائیل‪ ،‬دەوری سێ سااڵن لە ژێر خیوەتدا ئازار و نەهامەتی چێشت‪،‬‬ ‫نە كارێك هەبوو بیكات‪ ،‬نە پارە و خزم و برادەرێك كە یارمەتی بدەن‪ .‬ئەوسا‬ ‫ئەو تابلۆی دەكێشا و زۆر بە ھەرزان دەیفرۆشت‪ ،‬ئەویش بۆ ژیانی رۆژانە بوو كە‬ ‫تێری نەدەكرد‪ .‬ئەو كاتەی مونیر لە ئیسرائیل لە خیوەتگە دەژیا‪ ،‬بڕیاری دا لە‬ ‫داهاتوودا لە زانكۆ ھونەری شێوەكاری بخوێنێت‪ .‬مونیر گەیشتە ئاماندی خۆی و‬ ‫خوێندنەكەی تەواو كرد و بوو بە مامۆستای كاری دەستی و وێنەكێشان‪.‬‬

‫به‌شیر سه‌بری بۆتانی ل ‌ه کۆنفرانسه‌که‌دا گۆڤاری ئیسرائیل‪-‬کوردی به‌رز کردووه‌ته‌وه‌‬

‫‪34‬‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬


‫كرانەوەی كوردی لە ئێران‪ ،‬دەرفەت یان مەترسی؟‬ ‫نووسینی‪ :‬هاوار بازیان‬

‫كۆماری ئیسالمی زۆر پێویستیی‬ ‫ب����ە س���ه‌رق���اڵ���ک���ردن���ی خ����ەڵ����ك و‬ ‫بەتایبەت نەیارانی لە ناوەخۆ و‬ ‫دەرەوەی واڵت هەیە‪ ،‬ئەگەریش‬ ‫ئێستا ب��ە دەن��گ بابەتێكی وەك‬ ‫كرانەوەی ك��وردی لە ئێران دێت‪،‬‬ ‫س��ێ مەبەستی س��ەرەك��ی هەیە‪.‬‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬

‫بوونی كێشە و گرفتی ناوەخۆی حیزبە كوردییەكانی ئێران‪ ،‬خەریكە هەلی زێڕێنی‬ ‫سیاسی ئەو هێزانە بەفیڕۆ دەدات و بازنەی چاالكی و كاریگەرییان بەسەر ڕووادوەكان‬ ‫بچووكتر لە جاران دەكاتەوە‪ .‬بەجۆرێك كە ئەگەر كلیلی سەرخستنی ئامانجەكانی‬ ‫كوردی ڕۆژهەاڵت لە دەستی بۆ نموونە حدك دابێت‪ ،‬ئەوە الیەنەكانی تر ئامادەن واز‬ ‫لە ئامانجە هاوبەشەكانیان بێنن و ڕێگر بن لە بەردەم سەركەوتنی خواستەكانی گەلێك‬ ‫ئەگەر خۆیان تێیدا بااڵدەست نەبن‪.‬‬ ‫بابەتی «گەڕانەوە بۆ ناو ئێران و ئەنجامدانی چاالكی سیاسی»‪ ،‬چەمكێكی نوێیە كە‬ ‫حزبە كوردییەكانی ڕۆژهەاڵت خەریكە پێی ئاشنا دەبن و سیاسەتی كوردەكانی باكور‬ ‫بە نموونە وەردەگرن‪ ،‬بەاڵم ڕوانینی جۆراوجۆر و دژبەریان هەیە و لەگەڵ سەرهەڵدانی‬ ‫ئەو بۆچوونە نوێیەی سیاسی‪ ،‬هەندێك هێز و الیەنی ڕۆژهەاڵتی زۆر بەتووندی ڕەتیان‬ ‫كردەوە‪.‬‬ ‫سەركردایەتی حدك تەوەرێكی نوێی سیاسی هێنا گۆڕێ و بەهۆیەوە بۆ یەكەمجار‬ ‫دەرگای دووەمی بەرامبەر كۆماری ئیسالمی كردەوە كە دوور نییە ئەگەر « بێ ڕووخان‪،‬‬ ‫مافەكانی كورد لە ئێران چەسپاو بكرێت» و داوای كرد كێشەكانی كورد لەگەڵ‬ ‫سیستمی كۆماری ئیسالمی تەنیا پێوەست بە ڕووخاندن و لەناوبردنی ئەو حكوومەتە‬ ‫نەبێت و ئەگەری تریش هەیە‪.‬‬ ‫دەكرێت ئەو پێشهاتە بە قۆناخێكی نوێی لە پێگەیشتنی هزری سیاسی حزبە‬ ‫ڕۆژهەاڵتییەكانی كوردستان بێتە ناسین‪ ،‬بەاڵم ئایا كۆماری ئیسالمی ئامادەیی وەرگرتن‬ ‫و تێگەیشتنی ئەو پەیامەی هەیە كە نەیارەكانی لەخۆ بگرێت و زمانی گفتوگۆی كراوە‬ ‫بێت؟ یان حیزبەكان پێش كۆماری ئیسالمی كەوتوون؟‬ ‫سێ ڕێگە چارە بۆ هەر كێشەیەكی لەشێوەی داواكاری سیاسی و تەنانەت كۆمەاڵیەتی‬ ‫هەیە‪ ،‬یەكەم‪ ،‬هەردوو الیەنی مەسەلەكە بە لێكگەیشتن و ڕۆشنبیری تەواو و هەستكردن‬ ‫بەبەرژەوەندییە هاوبەشەكان و زانینی سنووری دەسەاڵت و قورسایی خۆیان بەدەنگ‬ ‫كێشەكە دەچن و چارەسەرییەكی مامناوەندی بۆ دەدۆزنەوە كە ئەو شێوازە زیاتر‬ ‫لە واڵتانی گەشەسەندوو و دیموكراتیكدا پێڕەو دەكرێت و دوورە لە چوار واڵتەكەی‬ ‫كوردیان بەسەر دابەش كراوە‪.‬‬ ‫ڕێگەی دووەم‪ ،‬الیەنی بەهێز ئامادەیە بەپێی ویستی خۆی و یەكالیەنە كێشەكە‬ ‫چارە بكات‪ ،‬بۆ نموونە توركیا كە ئاماژە بەبوونی كورد دەكات بەاڵم تەنیا لە سۆنگەی‬ ‫بەرژەوەندییەكانی خۆیەوە ئامادەیە بەدەنگ كێشەی كوردەكان بچێت و ئەم ڕێگەیە‬ ‫دواكەوتووترین شێوازی مامەڵەكردن لەگەڵ ویستێكی سیاسییە‪.‬‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪35‬‬


‫بەاڵم سێیەم‪ ،‬الیەنی سەرەكی هەر لە بناخەوە بڕوای بە بوونی كێشەكە‬ ‫نییە و ڕەتی دەكاتەوە هیچ جۆرە گرفتێك هەبێت و حاشا دەكات و بەوشێوەیە‬ ‫دەرفەت بۆ خستنەڕووی داواكان نابێت و ئەو شێوەیە دیكتاتۆرانەترین جۆری‬ ‫هەڵسوكەوتە لەگەڵ داخوازییە سیاسییەكانی الیەنێك و كۆماری ئیسالمی‬ ‫ئێستە ئەو شێوەیە پێڕەو دەكات‪ .‬چونكە كۆماری ئیسالمی كە نەك ئێستە‪،‬‬ ‫بگرە لە سەرتاكانی سەركەوتنی شۆڕشی گەالنی ئێران ئامادە بووە بەنهێنی‬ ‫و دوور لە چاوی الیەنی سێیەم تاڕاددەیەكی زۆر سنووردار لەسەر مەسەلەی‬ ‫كورد كار بكات بەاڵم هەركات الیەنی دەرەكی ئاگاداری مەسەلەكە دەبوو‪،‬‬ ‫بەرپرسانی كۆماری ئیسالمی بەناوی ناڕەزایەتی سەرجەم گفتوگۆكانیان ڕا‬ ‫دەگرت‪.‬‬ ‫واتە‪ ،‬سەرجەم كاروبارەكانی كۆماری ئیسالمی ڕووكارێ نهێنیان هەیە و بۆ‬ ‫گرتنەبەری سیاسەتێكی ئاشكرا و شەفاف لەگەڵ بەرپرسانی ئەو حكوومەتە‬ ‫هیچ جۆرە متمانەیەك نییە‪.‬‬ ‫هێنانەباسی كرانەوەی كوردی لە ئێران لەخۆیدا خراپ نییە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ڕێكارەكانی جێبەجێكردنی زۆر ئەستەم و دژوارن‪ .‬ئەوانەی باسی ئەو شێوازە‬ ‫دەكەن زیاتر‪ ،‬بیرۆكە پێشكەوتووەكانی سیاسی واڵتانی ڕۆژئاوا بە پێوەر‬ ‫وەردەگرن و ئەوانی تر كە ڕەتی دەكەنەوە‪ ،‬ناوەڕۆكی كۆماری ئیسالمی و‬ ‫ئەزموونەكانیان لەگەڵ ئەو سیستمە وەردەگرن كە حكوومەتێك بووە پڕ لە‬ ‫فێڵ و ناڕاستی و تیرۆر و بێ بەڵێنی‪.‬‬ ‫بەدڵنیایەوە حدكا‪ ،‬حدك و كۆمەڵەكان ناتوانن لەناو سیستمی ئەمڕۆی‬ ‫كۆماری ئیسالمیدا كار بكەن بێ ئەوەی تەواو ملكەچی بەرپرسانی ئەو‬ ‫حكوومەتە نەبن و ئەگەریش سەرجەم داواكارییەكانی كۆماری ئیسالمیان‬ ‫پەسند كرد و چوونە ژێر باری ویستەكانی ئەو حكوومەتە‪ ،‬ئەوكات دەبن بە‬ ‫ئەحزابێكی تر و مافیان بەسەر ڕابردوویان نامێنێت‪.‬‬ ‫* حدك و حدكا‪ ،‬داوای فدراڵی دەكەن‪ ،‬لە كاتێكدا كۆماری ئیسالمی‬ ‫تەنانەت بڕوای بە وشەكەش نییە و پێی وایە وشەیەكی «فەرەنگ»ییە و‬ ‫دەبێت لە ئەدەبی سیاسی دەربكرێت‪.‬‬ ‫* حدك‪ ،‬بڕوای بە كوردستانێكی سەربەخۆیە‪ ،‬لەكاتێكدا كۆماری ئیسالمی‬ ‫هەر بڕوای بە باری سروشتی و جوگرافیای ڕۆژهەاڵتی كوردستانیش نییە‪.‬‬ ‫* حدك‪ ،‬باس لە پێشكەوتنی پێوەندییەكانی لە ئاستی نێودەوڵەتیی‬ ‫دەكات‪ ،‬لەكاتێكدا ئێران هەموو دنیا وەك دوژمن و نامۆ سەیر دەكات‪.‬‬ ‫* حدكا‪ ،‬سی ساڵە باس لە ڕووخانی «ڕژێمی كۆماری ئیسالمی»‬ ‫دەكات‪ ،‬لەكاتێكدا ئێران هەڕەشە لە ئەمەریكا و ئیسرائیل دەكات كە بیر‬ ‫لەو دروشمە نەكەنەوە‪.‬‬ ‫* كۆمەڵەكان باس لە سوسیالیست دەكەن‪ ،‬لەكاتێكدا كۆماری‬ ‫ئیسالمی شانازی دەكات لە زانكۆكانیدا لە ئێران ئەو وشەیەی لە سەرجەم‬ ‫سەرچاوەكانی خوێندنی ڕەسمی ال دراوە و بە سەركەوتنێكی شۆڕشی‬ ‫فەرهەنگی ناو دەبات‪.‬‬ ‫* كۆمەڵەكان باس لە الدانی ڕۆڵی دین لەناو دەسەاڵت دەكەن‪ ،‬لە كاتێكدا‬ ‫سەرۆكی كۆماری ئیسالمی بە فەرمی ڕای گەیاند كە «لە خەودا ئیمام‬ ‫مەهدی داوای لێ كردووە دووبارە خۆی بۆ سەرۆكی ئێران هەڵبژێرێتەوە»‬

‫‪36‬‬

‫* كۆمەڵەكان دەخوازن ئایین بۆ مزگەوتی شار و گوندەكان بگەڕێتەوە‪،‬‬ ‫لەكاتێكدا كۆماری ئیسالمی شانازی دەكات بەوەی پرۆسەی هەناردنی ئایین‬ ‫بۆ دەرەوەی واڵت و بەتایبەت لە باشووری ئەمەریكا و ئەوروپا و ئەفریقا‬ ‫سەركەوتوو بووە‪.‬‬ ‫* حیزبە ئیسالمییە كوردییەكانی ڕۆژهەاڵت‪ ،‬پێیان وایە كۆماری ئیسالمی‬ ‫جۆرێكی ناڕەوای ئیسالمە و ئەوان جۆری باشتریان الیە‪ ،‬لەكاتێكدا كۆماری‬ ‫ئیسالمی هەر بڕوای بە موسڵمانبوونی كورد نییە و جارجار بەناچار پێیان‬ ‫دەڵێت «ئەهلی تەسەننون»‪.‬‬ ‫* حیزبە ئیسالمییەكانی كوردستان لە ڕۆژهەاڵت‪ ،‬پێیان وایە دەكرێت‬ ‫گفتوگۆیەكی كراوەی ئایینی لەنێوان شیعە و سوننە درووست بكرێت‪ ،‬لە‬ ‫كاتێكدا ئێران هەر بەالی گفتوگۆی ئاییندا ناڕوات‪ .. .‬تاد‪.‬‬ ‫كۆماری ئیسالمی زۆر پێویستی بە خەریك كردنی خەڵك و بەتایبەت‬ ‫نەیارانی لە ناوەخۆ و دەرەوەی واڵت هەیە و ئەگەریش ئێستە بەدەنگ‬ ‫بابەتێكی وەك كرانەوەی كوردی لە ئێران دێت‪ 3 ،‬مەبەستی سەرەكی‬ ‫هەیە‪:‬‬ ‫‪ .1‬بۆ كێشەكانی ناوەۆخۆیی و مشتومڕی نێوان بەرپرسانی بااڵ‪ ،‬كورد‬ ‫وەك كارتی مەترسی بەرز دەكەنەوە و پەیامی «دوژمنی خەوتوو بەئاگا‬ ‫دێنم» ئاراستەی یەكتری دەكەن‪.‬‬ ‫‪ .2‬سەرگەرمكردنی بەشێك لە خەڵكی ناوەخۆ و دەرەوەیە و لەو ڕێگەوە‬ ‫دەستدرێژی دەكاتە سەر دیموكراسی و پێشكەوتنی سیاسی و چەواشەی‬ ‫دەكات‪.‬‬ ‫‪ .3‬ئەگەر هات و نائارامییەكانی تاران كەوتنە كوردستان‪ ،‬خانەیەك‬ ‫بۆ گفتوگۆ و كەمكردنەوەی خەسارەكانی ناڕەزایەتی خەڵك هەبێت و‬ ‫كوردەكانی ئێران كە تینووی ئازادین پێش ئەوەی بە ئاو بگەن‪ ،‬كەمێك‬ ‫فێنك بكرێنەوە‪.‬‬ ‫پێویستە پێشوازی لە هەر ڕێگەچارەیەكی ئاشتییانە بۆ مەسەلەی كورد لە‬ ‫هەموو پارچەكان بكرێت‪ ،‬بەاڵم ناكرێت بەبیانووی گەشبینی بۆ داهاتوو پشت‬ ‫لە ئەزموونە تاڵەكانی ڕابردوو بكرێت‪ .‬چونكە كۆماری ئیسالمی پابەندی‬ ‫هیچ بنەمایەكی دیپلۆماتیك‪ ،‬یاسای نێودەوڵەتی‪ ،‬بەهای مرۆیی‪ ،‬پێوەری‬ ‫ئەخالقی و گوفتێكی سیاسی نییە و كەس ناتوانێت بەرگری لێ بكات‪.‬‬ ‫كۆماری ئیسالمی نازانێت ئێستە كاتی سەركوتە یان گفتوگۆ‪ ،‬ڕێك بكەوێت‬ ‫یان یاخی بێت و تووشی سەر لێشێواوێكی تەواو بووەتەوە و لە بواری‬ ‫سیاسی بۆ دانوستان گونجاو نییە‪ .‬باشتر وایە حیزبە كوردییەكانی ڕۆژهەاڵت‬ ‫لەسەر ئەزموونە تاڵەكان و خاڵە هاوبەشەكانی وەك دەركردنی بێگانە لە‬ ‫كوردستان‪ ،‬گەڕاندنەوەی متمانە بە خەڵك‪ ،‬پێگەیاندنی ڕێبەرایەتییەكی‬ ‫یەكگر و گوێگر بۆ ئەمڕۆ و هێنانە ئارای گوتارێكی بەهێز و هاوبەش كار‬ ‫بكەن و بە ڕوانینێكی دوور لە دەمارگرژی و زانستییانە سەیری ڕووداوەكان‬ ‫و تەنانەت یەكتری بكرێت‪ ،‬مەرج نییە بەناوی هێنانەئارای ڕێچكەیەكی نوێی‬ ‫سیاسی‪ ،‬خەڵك و ڕابردوو بە الڕێدا بچێت و زۆر جار بێ سیاسەت دانیشتن‬ ‫لە سیاسەت كردن باشترە‪.‬‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬


‫کورد و جووله‌ک ‌ه ل ‌ه مێژوودا‬ ‫ماهر عه‌لی‪/‬سوید‬

‫جینۆسایدی کورد‬

‫ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر میلله‌ته‌که‌م هاتوو ‌ن‬ ‫وایان لێ کردم بیر له‌ نووسینێکی وا بکه‌مه‌وه‌ و‬ ‫به‌راوردێک له‌ نێوان ئه‌و کاره‌سات و ڕووداوانه‌ی‬ ‫به‌سه‌ر میلله‌تی کورد هاتوون له‌گه‌ڵ ئه‌و‬ ‫کاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر جووله‌که‌کان هاتوون بکه‌م‪.‬‬ ‫جینۆسایدکردنی ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه‌ زۆر پێک ده‌چن‬ ‫بۆیه‌ به‌ پێویستم زانی بیانخه‌مه‌ سه‌ر کاغه‌ز‪،‬‬ ‫تا هه‌موو گه‌لی کورد بزانن که‌ ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ی‬ ‫ئێمه‌یان به‌سه‌ردا به‌ش کراوه‌ زۆر سوودیان له‌‬ ‫قڕکردنی جووله‌که‌ وه‌رگرتووه‌ بۆ پاکتاوکردنی‬ ‫ئێمه‌ی کورد‪ .‬ئه‌م واڵتانه‌ تاکو ئێستاش به‌نامۆمان‬ ‫ده‌زانن‪ ،‬ته‌نانه‌ت به‌ دۆستی خۆشیانمان نازانن ‪.‬‬ ‫ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ له‌قه‌ی عێراقیش‪ ،‬که‌ی توانیان و‬ ‫ده‌ستیان هه‌بوو ئه‌وا وه‌کو سه‌دام و هێتله‌ر و شا‬ ‫و ئه‌تاتورکمان لێده‌که‌ن‪.‬‬

‫جینۆسایدی جووله‌که‌‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪37‬‬


‫ده‌وڵه‌تی ئیسرئیل له‌ ساڵی ‪1948‬دا به‌ ڕه‌سمی دامه‌زرا و‪ ،‬هه‌ر له‌و‬ ‫ساڵه‌شه‌وه‌ کۆچی جووله‌که‌ له‌ واڵتانی دیه‌وه‌ به‌ره‌و زێدی خۆیان ده‌ستی‬ ‫پێکرد‪ .‬ئه‌گه‌ر چاوێک بخشێنین به‌ مێژوودا‪ ،‬بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌ چه‌ند‬ ‫غه‌در له‌و میلله‌ته‌ به‌سته‌زمانه‌ کراوه‌ ‪ .‬له‌سه‌رده‌می‌هێتله‌ر و نازییه‌کاندا و‬ ‫له‌ساڵه‌کانی ‪ 30‬ه‌کانه‌وه‌‪ ،‬پاکتاو کردنی ڕه‌گه‌زی جووله‌که‌ ده‌ستی پێکردووه‌‬ ‫و له‌ دوای ده‌ستپێکی شه‌ڕی جیهانی دوهه‌میشه‌وه‌‪ ،‬به‌ ئاگر و ئاسن‬ ‫سه‌رکوتیان کردوون و به‌ ملیۆن خه‌ڵکیان لێ کوشتوون و سوتاندوون‪ .‬له‌‬ ‫واڵته‌کانی ئه‌وروپادا و به‌تایبه‌تی له‌ پۆڵۆنیا کووره‌ی مرۆڤ سوتاندنیان بۆ‬ ‫ئاماده‌کردوون و به‌ نێرینه‌ و مێینه‌وه‌ به‌ منداڵ و گه‌وره‌وه‌ سوتاندویانن‪ ،‬ئه‌م‬ ‫کرداره‌ش به‌ ناوی هۆلۆکۆسته‌وه‌ ناو نرا‪ .‬له‌ هه‌ر شوێنێک جووله‌که‌یه‌کیان‬ ‫گرتبێت به‌بێ دادگای کردنی کوشتویانه‌‪ ،‬نازیه‌کان کۆاڵن به‌ کۆاڵن و ماڵ‬ ‫به‌ ماڵ ده‌گه‌ڕان به‌ داویاندا ‪‌ .‬هێتله‌ر پێش ئه‌وه‌ی شه‌ڕی جیهان بکات‪،‬‬ ‫شه‌ڕی جووله‌که‌ی کرد و قڕی کردن‪ ،‬له‌یه‌کێ له‌ وتاره‌کانیدا ده‌ڵێ ‪ :‬گرنگ‬ ‫نییه‌ ئه‌‌گه‌ر شۆڕشه‌که‌شم سه‌رنه‌که‌وێت گرنگ ئه‌وه‌یه‌ من واڵته‌که‌م له‌‬ ‫جووله‌که‌ پاکرده‌وه‌‪ ،‬له‌و‌ کاته‌شدا یه‌ک واڵتی ئیسالمی ده‌نگی لێوه‌ نه‌هات‪،‬‬ ‫له‌ زۆرینه‌ی واڵتانی ئیسالمیشدا ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ دراون‪ ،‬ئاخر خۆ ئیسالم‬ ‫باش ده‌زانێت که‌ دینی جووله‌که‌ش وه‌ک هه‌موو دینه‌کانی تر له‌ ئاسمانێ‬ ‫ڕا هاتۆته‌ خواره‌وه‌ بۆ حه‌زره‌تی مووسا‪ .‬��ه‌و کاته‌وه‌ ڕه‌وی جووله‌که‌ بۆ‬ ‫واڵته‌که‌یان که‌ (ئیسرائیل)ه‌ ده‌ستی پێ کردووه‌ و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک‬ ‫یارمه‌تی وکۆمه‌کی واڵته‌که‌یان ده‌که‌ن بۆ مانه‌وه‌ و به‌رده‌وام بوونی ‪ .‬ئه‌گه‌ر‬ ‫سه‌رنجێکی ورد بده‌یته‌ کاره‌ساته‌کان‪ ،‬ده‌بینین لێکچوونێک هه‌یه‌ له‌ شێوازی‬ ‫قڕکردنی کورد و جووله‌که‌دا‪.‬‬ ‫له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانی و خه‌الفه‌تی ئیسالمدا و پێش ئه‌وانیش‪،‬‬ ‫کورد به‌ناوی ئیسالمه‌وه‌ له‌ ناو میلله‌تی تورکدا توێنرانه‌وه‌ و هه‌رچی بیری‬ ‫نه‌ته‌وه‌ییه‌ له‌ مێشکیاندا ده‌ریان هاویشت‪ ،‬به‌وه‌ی که‌ هه‌موومان ئیسالمین‬ ‫و له‌ به‌رده‌می خودادا یه‌کین و جیاوازیمان نییه‌‪ ،‬کوردیش میلله‌تێکی‬ ‫هه‌ژار و بێ پشتیوان بوون ‪ .‬له‌ دوای هاتنی که‌مال ئه‌تاتورکیشه‌وه‌‪،‬‬ ‫که‌مالیزم بووه‌ به‌ردی بناغه‌ی توانه‌وه‌ و له‌ ناوبردنی کورد‪ .‬زمان و کلتور‬ ‫و جل و به‌رگی کوردی قه‌ده‌غه‌کرا‪ ،‬ده‌ستوورێکی سه‌ربازی دانا و هه‌رچیش‬ ‫دژ بوایه‌ ده‌کوژرا‪ ،‬به‌پێی ده‌ستووریش تورکیا یه‌ک میلله‌ته‌ و ئه‌ویش‬ ‫تورکه‪ ،‬کوردیشیان به‌ تورکی شاخاوی ناوزه‌ندکرد‌‪ .‬که‌مالیسته‌کان هه‌روه‌کو‬ ‫نازیه‌کان بیریان ده‌کرده‌وه‌ و ده‌رسیان له‌وانیش وه‌رگرتبوو‪ ،‬چونکه‌ که‌مال‬ ‫ئه‌تاتورک یه‌کێ بوو له‌ ئه‌فسه‌رانی ده‌وڵتی عوسمانی که‌ هاوپه‌یمانی‬ ‫ئه‌ڵمانیای هێتله‌ری بوو‪.‬‬ ‫بێبه‌ش کردنی زیاتر له‌ ‪ 10‬ملیۆن کورد له‌و سه‌رده‌مه‌‌دا له‌ زمان و کلتور‬ ‫و خاک و نیشتیمان و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و تواندنه‌وه‌ی له‌ ناو تورکدا‪،‬‬ ‫هه‌روه‌کو سوتاندن و له‌ ناوبردنی جووله‌که‌ وایه‌ له‌ سه‌رده‌می هێتله‌ردا و‬ ‫نازییکان‪.‬‬ ‫ئه‌وه‌تا هه‌تا ئێستاش کورد له‌ باکوری کوردستان نه‌یتوانیوه‌ له‌و نه‌هامه‌تییه‌‬ ‫ڕزگاری ببێت‪ ،‬ته‌نانه‌ت ناوی کوردیشیان قه‌ده‌غه‌کرد و تائێستاش ناو و‬ ‫پاشناوه‌کانیشیان تورکیه‌ ‪.‬‬

‫‪38‬‬

‫ته‌نانه‌ت له‌ به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیشدا ناوی هه‌موو شار و شارۆچکه‌‬ ‫و دێهاته‌کانیشیان گۆڕیوه‌ بۆ ناوی تورکی ‪.‬‬ ‫له‌ ئێرانی سه‌فه‌ویه‌وه‌ بۆ حوکمی ڕه‌زا شا و کوڕه‌که‌ی‪ ،‬به‌ هه‌مان شێوه‌‬ ‫کوردیان ده‌فه‌وتان و له‌ ناویان ده‌بردن‪ .‬کێ ده‌ی وێرا باسی کورد و‬ ‫کوردبوونی خۆی بکات‪ ،‬به‌ هازاران کوردیان ڕاگوێزا و له‌ ناویان بردن‪ ،‬له‌‬ ‫هه‌ر ماڵێکدا یه‌ک به‌سه‌ر یه‌که‌وه‌ جاسووس بوون و خه‌به‌ریان له‌ یه‌کتر‬ ‫ده‌دا ‪ .‬ته‌نانه‌ت وایان له‌وخه‌ڵکه‌ کردبوو له‌ ناو ماڵه‌کانیشدا نه‌یان ده‌وێرا‬ ‫به‌کوردی قسه‌بکه‌ن‪ .‬باسی کوردایه‌تی بڤه‌ بوو‪ ،‬خۆ ئه‌گه‌ر خه‌به‌رێک له‌یه‌کێ‬ ‫بداریه‌ ئه‌وا ئه‌و که‌سه‌یان له‌به‌رده‌می دانیشتوانی شاره‌که‌ یان شارۆچکه‌که‌دا‬ ‫ڕیشه‌کێش ده‌کرد (به‌هۆی ئه‌سپێکه‌وه‌ یان گا جوتێکه‌وه‌‪ ،‬سه‌ریان له‌‬ ‫الشه‌که‌ی جیا ده‌کرایه‌وه‌)‪ ،‬یان ده‌خرانه‌ چینی دیواره‌وه‌‪ ،‬بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک‬ ‫چاوترسێن بکه‌ن و نه‌وێرن باسی کورد بوونی خۆیان بکه‌ن ‪ .‬له‌ دوای‬ ‫ڕوخانی ڕژێمی شاهنشاوه‌‪ ،‬جه‌مهوری ئیسالمی هاتنه‌ سه‌ر ته‌ختی شاهنشا‬ ‫و ئه‌مجاره‌ به‌ ناوی ئیسالمه‌وه‌ و به‌جۆرێکی دی که‌وتنه‌وه‌ گیانی هاوواڵتیانی‬ ‫کوردستانی ڕۆژهه‌اڵت و تا هه‌نووکه‌ به‌رده‌وامه‌ و ڕۆژانه‌ ئه‌مانیش به‌ ئاگر و‬ ‫ئاسن وه‌اڵمی داخوازیه‌کانی کورد ده‌ده‌نه‌وه‌ ‪ .‬چه‌نده‌ها الو و کچی کوردیان‬ ‫بێسه‌ر و شوێن کردووه‌ یان له‌ سێداره‌ دراون‪.‬‬ ‫بێینه‌ سه‌ر ڕۆژئاوای بچووک‪ ،‬ئه‌مانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ گیانی کوردیان‬ ‫ڕیشه‌کێش کردووه‌ و نه‌یان هێشتووه‌ سه‌رهه‌ڵبده‌ن‪ .‬هه‌تاکو ئێستاش کورد‬ ‫له‌وێ خاوه‌نی ناسنامه‌ی خۆی نییه‌ و پێی ناڵێن کورد‪ .‬له‌ باشووری‬ ‫کوردستانیش هه‌روه‌ک و جووله‌که‌کان به‌ چه‌نده‌ها شێواز له‌ ناویان‬ ‫بردوون و جینۆساید کراوون و له‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ڕاگوێزراون‬ ‫و دوورخراونه‌ته‌وه‌ و به‌ زۆره‌ملی له‌ ئۆردوگا زۆره‌ملیه‌کاندا نیشته‌جێیان‬ ‫کردوون‪ .‬هه‌زاران الدێ و شارۆچکه‌یان له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌خت کردووه‌ و سه‌دان‬ ‫هه‌زار مرۆڤی کوردیان به‌ ژن و منداڵ و پیاوه‌وه‌ زینده‌ به‌چاڵ کردووه‌‬ ‫و‪ ،‬ته‌نانه‌ت به‌ ناوی ئایه‌تێکی قورئانی پیرۆزه‌وه‌ که‌ سوره‌تی ئه‌نفاله‌‪،‬‬ ‫ئه‌نفال کراون و تاکو ئێستاش الشه‌کانیان دیار نی یه‌ و له‌ گۆڕه‌ به‌‬ ‫کۆمه‌ڵه‌کاندا ئێسک و پروسکیان ده‌دۆزرێته‌وه‌‪ .‬هه‌موو کوردستانیان کیمیا‬ ‫باران کردووه‌ و هه‌تا ئێستاش هه‌زاران کورد پێوه‌‌ی ده‌ناڵێنن ‪ .‬ئه‌مڕۆ‬ ‫زۆرینه‌ی کورد موسوڵمانه‌ و خواو پێغه‌مبه‌ری ئیسالم ده‌په‌رستن‪ ،‬که‌چی‬ ‫هه‌تاکو ئه‌مڕۆش به‌ ئیسرائیلی دووه‌م ناوزه‌ندیان کردووین‪ .‬زۆربه‌ی واڵتانی‬ ‫عاره‌بی باڵوێزخانه‌ی ئیسرائیلی تیایه‪ ،‬وه‌لێ بۆ ئێمه‌ی کورد بڤه‌یه‌ که‌‬ ‫دۆستی میلله‌تی جووله‌که‌ش بین‪.‬‬ ‫کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ کورد بۆخۆی به‌ دوای مێژووی خۆیدا بگه‌ڕێ و‬ ‫بخوێنێته‌وه‌ تا ڕاستیه‌کانی خۆی بدۆزێته‌وه‌‪ ،‬تێبگات چۆن مێژووه‌که‌شمان‬ ‫شێوێندراوه‌ و ده‌ستیان ناوه‌ته‌ بیینمان و ته‌نانه‌ت وه‌کو ئاژه‌ڵ مامه‌ڵه‌مان‬ ‫له‌گه‌ڵ کراوه‌ ‪ .‬هه‌ر نه‌بێ با ده‌رسێک له‌ مێژووی جووله‌که‌ وه‌ربگرین‬ ‫بۆ پاراستنی گه‌ل و خاکه‌که‌مان و درووست کردنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی‬ ‫سه‌ربه‌خۆ و ئازاد‪.‬‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬


‫كێ لە پشت راگرتنی پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی دیلەكانی‬ ‫فەڵەستین و ئیسرائیلە؟‬ ‫ئێران گوشاری خستووەتە سەر حەماس تا لە‬ ‫ئاڵوگۆرکردنی شالیت و دیلە فەڵەستینیەکان‬ ‫پاشگەز بێتەوە‬ ‫نووسینی‪ :‬یاكوف كاتز‬ ‫سەرچاوە‪ :‬رۆژنامەی ئۆرشه‌لیم پۆست‬

‫بێگومان کێشەی فەڵەستین و ئیسرائیل‪ ،‬کێشەیەکی ئەوەندە ئاڵۆز‬ ‫نییە بەقەد ئەوەی راگەیاندنە عەرەبەكان باسی دەکەن‪ .‬من نامەوێ‬ ‫لەم ئان و ساتەدا خۆم لە بابەتێکی ئاوەها بدەم‪ ،‬ئەوەندەی باسی‬ ‫بابەتەکەی خۆمان دەکەین‪.‬‬ ‫سێ ساڵ لەمەوبەر لە پێکدادانێکدا رێکخراوی حەماس سەربازێکی‬ ‫ئیسرائیلی بە ناوی (گێلعاد شالیت)ی بە دیل گرت‪ ،‬لەو کاتەوە‬ ‫هیزە سەربازییەکانی ئیسرائیل بەردەوام هێرشی جۆراوجۆریان بۆ سەر‬ ‫ناوچەکانی سەر بە بزوتنەوەی حەماس دەکرد بۆ ئەوەی زانیاری‬ ‫لەسەر شالیت پەیدا بكەن‪ ،‬به‌اڵم هەوڵەکان بەبێ ئەنجام بوون‪.‬‬ ‫سەرەنجام بە هەوڵی چەند دەوڵەتێک دەست بە دانوستان کرا‪،‬‬ ‫ئیسرائیل لەسەر گۆڕینەوەی دیلەكەیان‪ ،‬گێلعاد شالیت‪ ،‬بەرامبەر‬ ‫بە دەیان کادیری دەستگیرکراوی رێکخراوی حه‌ماسی فەڵه‌ستینی‬ ‫دەستپێشخەری کرد‪ .‬دوای چەندین دانیشتن و کۆبوونەوەی چەند‬ ‫قۆڵی و نزیکبوونەوە لە گۆڕینەوەی دیلەکان‪ ،‬لە ناکاو رێکخراوەی‬ ‫حەماس پاشگەزبوونەوەی خۆیان لە گۆڕینەوەی دیلەکان راگه‌یاند و‬ ‫دەگوترێت لە الیەن ئێرانەوە مۆڵەتیان پێ نەدراوە‪.‬‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬

‫ئێران بە حەماسی راگەیاند كە لەو كارەدا پەلە نەكات‬ ‫بە بڕوای ئێران هەتا ئیسرائیل لە چاوەڕوانیدا بێت ئه‌وا زیاتر‬ ‫ملکه‌چی داواکانی حه‌ماس ده‌بێت‪ ،‬درێژکردنەوەی کات لە بەرژەوەندی‬ ‫حەماس دایە‪ ،‬مەبەستی ئێران لەو كارە ئەوەیە كە قورسایی خۆی لە‬ ‫ناوچەكەدا بپارێزێت‪ .‬بە واتایەكی تر بەبێ ئێران هیچ پێشکەوتنێک‬ ‫بەدی نایەت‪ ،‬هەتا بە ئاسایشی ئیسرائیلیشەوە‪ ،‬ئەوەش بەو واتایە‬ ‫دێت كە ئێران خۆی لەو بابەتە هەڵقورتاندووە و داواکارییەکانی ئێران‬ ‫پێشتریش داواکراو بووە لە الیەن دەسااڵتداریەتی فەڵەستینەوە‪.‬‬ ‫کەچی داواکانی حەماس دەبینین‪ ،‬لە ناو خودی خۆیاندا دوو بەرەی‬ ‫جیاواز دروست بووە‪ ،‬بەشێکیان لەو باوەڕەدان هاریکاری ئێران لەو‬ ‫کاتەدا گرنگ نەبێت و بەپیچەوانەشەوە هەڵسەنگاندنەکان وادەری‬ ‫دەخەن حەماس بوونەتە دوو بەرە بەشێک لە بەر پرسەکانی ناوەندی‬ ‫لە شاری غەزە‪ ،‬وە بەشەکەی تر لە شاری دیمەشق بە سەرۆکایەتی‬ ‫خالید مەشعەل‪ ،‬لەسەر گۆڕینەوەی دیلەکانن‪.‬‬ ‫ی‬ ‫ی سیاسی ‌‬ ‫ی مه‌كته‌ب ‌‬ ‫مانگی رابردوو خالید مه‌شعه‌ل به‌رپرس ‌‬ ‫بەسەرۆکایەتی وەفدێک سەردانی ئیرانیان کرد‪ ،‬لە دیداریان لەگەڵ‬ ‫ی‬ ‫ی ئیسالمیی‌ ئێران ‌‬ ‫ی شۆڕش ‌‬ ‫هەریەک عه‌لی‌ خامه‌نه‌ئی‌ گه‌وره‌ ڕێبه‌ر ‌‬ ‫وسەرۆک کۆماری ئێران مەحمود ئەحمەدی نەژاد‪ ،‬کێشەی «گێلعاد‬ ‫شالیت»ی ئیسرائیلی یەکێک بووە لە خاڵە سەرەکیەکانی وتووێژی‬ ‫نێوانیان‪ ،‬وە تاوتوێی تەواوی باسەکەیان کردووە‪ ،‬ئەوەش بەپێی‬ ‫سەرچاوە نافەرمیەکان کە باڵو کرایەوە‪.‬‬ ‫بەرپرسانی حەماس لە غەزە هەست بەوە دەکەن لەالیەن کەس وکاری‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪39‬‬


‫دیلە دەست گیرکراوەکانەوە‪ ،‬گوشاریان دەخرێتە سەر‪ ،‬هەموویان بە کرد کە لە کۆتایی گەیشتن بە بنبەستی وتووێژەکاندا بوو ئیسرائیل‬ ‫گەراوەتوە خاڵی بنەڕەتی‪ .‬ئەو گوتی ئەوە داب ونەریتی ئیسرائیلە‬ ‫پەرۆشن بۆ ئاڵوگۆڕکردنی دەست بەسەره‌کان‪.‬‬ ‫هەرچۆنێک بێت کاربەدەستانی مەکتەبی سیاسی بە رێبەرایەتی هەرکاتێک ئێمە نزیک دەبینەوە لە رێکەوتن ئەوان دەگەرێنەوە بۆ‬ ‫خالید مەشعەل‪ ،‬لە وێ نین هه‌تا گوشاری سروشتی خەڵکیان بکخرێتە سەرەتای کێشەکە‪ ،‬لەگەڵ ئەوەشدا ئەو گوتی تەنها رای تایبەتی‬ ‫خۆیەتی نەوەک رای بزوتنەوەکەی و گوتی بۆ گەیشتن بە کۆتای‬ ‫سەر تا رازی بن بە ئاڵوگۆڕکردنی ئەو دیالنە‪.‬‬ ‫هەر وەک ئاشکرا بوو ئێران گوشاری خستووەتە سەر بزوتنەوەی گرفتەکان بەردەوامی بە گفتوگۆکان دینین تا سەر ئەنجامی گۆرینەوەی‬ ‫حەماس تا لە ئاڵوگۆرکردنی شالیت و دیلە فەڵەستینیەکان پاشگەز شالیت بەرانبەر بەدیلە فەڵەستینیەکان‪.‬‬ ‫که‌وا بێت ده‌رکه‌وت ئێران گوشاری خستووەت ‌ه سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی‬ ‫بێتەوە‬ ‫چەند رۆژێک لەمەوبەر بەپرسێکی دەزگای نهێنی ئەڵمانیا هەوڵی دا حه‌ماس و باڵی خالید مه‌شعه‌ل تا پاشگه‌ز ببنه‌و‌ه له‌ ڕێکه‌تنامه‌که‌یان‬ ‫لەو کاتەوەی سەردانی شاری غەزەی کرد‪ ،‬ئەو بەربەستە تێک بشکینێ که‌ تایبه‌ت به‌ ئاڵوگۆڕکردنی گیراوه‌کان بوو‪.‬‬ ‫و وا مەزندەی دەکرد وەاڵمیکی ئەرێنی لە گەورە بەرپرسانی شاری‬ ‫غەزە بەدەست بێنێ کە هەروەک بڕیاری لێدرابوو‪.‬‬ ‫وەرگێرانی‪ :‬بارزان ابراهیم‬ ‫سەرەنجام سەردانی ئەو وەفدە ئەوەند‌ه بە ناروونی کۆتای پێهات‬ ‫کە بەمەزندەی هیچ الیەک نەبوو‪ ،‬کاربەدەستێکی بزوتنەوەی حەماس‬ ‫لە دیمەشقەوە بۆ رۆژنامەیەکی چاپی لەندەن ئیسرائیل بەوە تۆمەتبار‬

‫خه‌ڵکی ئیسرائیل داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گیلعاد ده‌که‌ن‬

‫‪40‬‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬


‫د‬ ‫ۆ‬ ‫س‬ ‫ییە‬

‫دۆستایەتیی كورد و جوولەكە‬ ‫ئا‪ :‬بینیامین مه‌حموود حه‌سه‌ن‬

‫گۆڤ����اری ئیس����رائیل‪-‬كورد ل����ە چوارچێوەی زیاتر ناس����اندن و نزیكبوونەوە ل����ە ژیانی كوردەكان لە ئۆرش����ەلیم‪،‬‬ ‫دۆس����ییەیەكی تایبەت بە «دۆس����تایەتیی كورد و جوولەكە» دەكاتەوە و لە هەر ژمارەی گۆڤارەكەماندا‪ ،‬هەوڵ‬ ‫ده‌ده‌ین لەگەڵ رۆش����نبیر و سیاس����ەتڤان و نووس����ەر و هونەرمەندان و رۆژنامەنووس����ەكانی ك����وردی جوولەكە‬ ‫لە ئیس����رائیل لەس����ەر تیڕۆانین و كولت����ووری جوولەکه‌ و هەروەها بیروبۆچوونی نووس����ەر و رۆژنامەنووس����ان و‬ ‫سیاسەتڤانه‌ ئیسرائیلییه‌کان له‌مه‌ڕ دۆزی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستاندا بخاتە روو‪.‬‬

‫گۆران جاندان‪:‬‬

‫هه‌موو به‌ڵگه‌ مێژووییه‌کان باس‬ ‫له‌ تێکه‌اڵویی کولتوریی کورد و‬ ‫جووله‌ک ‌ه ده‌که‌ن‬ ‫گۆران جاندان ساڵی ‪ 1959‬لە ئامەد له‌دایک بوو‪ .‬خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە ئامەد‬ ‫تەواو كرد و دواتر ساڵێك لە زانكۆی خوێندنی زمانە بیانییەكاندا گرامێری زمانی ئینگلیزی‬ ‫خوێند‪ .‬گۆران لە دوای ‪ 20‬ساڵیدا لە سوێد ژیان دەكات و سێ منداڵی هەیە؛ بارزان‪ ،‬ئەوین و ئەمیل هابێل‪.‬‬ ‫گۆران جاندان ساڵی ‪ 1986‬لە دامەزراوەیەكی رۆژنامەوانیی بە ناوبانگ و ئاژانسی كوردیی كوردستان پرێسدا لە ستۆكهۆڵم كاری‬ ‫كردووە‪ .‬ساڵی ‪ 1989‬لەگەڵ چەند هاوڕێیەكی واڵتپارێزیدا لە ئەڵمانیا‪ ،‬بوو بە بەڕێوەبەری نووسوونی «‪ »Halk Gerçegi‬كە لە‬ ‫ئیستانبول دەردەچوو‪ .‬لە پێداچوونەوەی بەشی كوردیی رۆژنامەی بەرخۆداندا كاری كردووە‪ .‬هەروەها ساڵی ‪ 1988‬لەگەڵ هاوڕێكانی‬ ‫خۆی كە ئێستا چەند كەسێكیان شەهید بوونه‌‪ ،‬گوڤاری یەكیەتیی رۆناكبیری واڵتپارێز كوردستان كە ناوی «رەوسەنە» بوو لە‬ ‫ئەڵمانیا دەریانخست‪ ،‬ئەو لە سێ كەسەكەی دەستەی پێداچوونەوە و سەرەكی بوو‪ .‬لە زانكۆی ئۆپسالیا لە سوێد‪ ،‬دوو ساڵ كوردی‬ ‫سۆرانی و فارسی خوێند‪ .‬لە زانكۆی ستۆكهۆڵم لە خویندگەی ماموستایەتی بەشی كوردی تەواو كرد و لە قوتابخانەی سوێد حەوت‬ ‫ساڵ ئیشی ماموستایەتیی زمانی كوردی كرد‪ .‬هەروەها لە كاتی هێرشی دەوڵەتی سوێد بۆ سەر خەباتی رزگاری كوردستان دا ئەو‬ ‫لە گەڵ كۆمەڵەی ‪ Kurdernas Vanner‬دوستایەتی كوردەكان گوڤاریك هەر بەم ناوە بە سوێدی دەركرد‪.‬‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪41‬‬


‫ئیستا ئیشی وەرگیران لە هەر چوار كاناڵی تەلەڤزیۆنی سوێددا‬ ‫دەكات و بۆ رێكخستنی كتیبخانەی سوێد بە ناوی ‪ BTJ‬وەك پسپۆر‬ ‫گرامێری كوردی ئیش دەكات‪ .‬گۆران جاندان لە بواری رۆژنامەوانیدا‬ ‫زۆر نووسراو و كتیبی مندااڵنی و وەرگێڕانی بە زمانی كوردی‬ ‫كردووە‪ .‬دوو نموونە لەو كتیبانە «توڵە كردنەوەی مێروولەكان»‬ ‫كە لە فارسی وەرگڕادوە و «عەالئەددین و قۆری ئەفسوناوی» كە‬ ‫لە سوێدی وەرگێڕانی سه‌ر كوردی كردووە‪ .‬هەروەها لە چیروكی‬ ‫فۆلكلۆری كوردیدا‪« ،‬ساحمەران»ی ئامادە و چاپ كردووە‪ .‬پاشان‬ ‫چیرۆكی ساحمەران بە كوردی سۆرانی و سوێدی و بە زمانی‬ ‫كااڵنی چاپ و باڵو كردووەتەوە‪ .‬گۆران جاندار ساڵی ‪ 2007‬وەقف‬ ‫و كتیبخانە و مۆزەخانە كوردی دامەزراند‪ .‬جاندان بەرێوەبەری‬ ‫كتێبخانە و مۆزەخانەی كوردیی لە ستۆكهۆڵمە‪.‬‬ ‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬ئیوە زیاتر لە نێو ئەرشیڤ و كتێبدان‪،‬‬ ‫سەرچاوەكانی بەر دەستی جەنابت‪ ،‬دوستایەتیی كورد و جوولەكە‬ ‫چون دەنرخینن؟ ئیوە بۆ خۆتان بیر و راتان چونە؟‬

‫گۆران جاندان‪ :‬بێ گۆمان دوستایەتیی دوو میللەتی كون و دراوسێ‬ ‫شتێكی تایبەتە‪ .‬گەلی كورد و جوولەكە لە كونەوە لە رۆژهەاڵتی‬ ‫ناوین لە ناو یەكتریدا هەموو كات ژیانیان كردووە‪ .‬میژوی پەیوەندی‬ ‫هەر دوو گەالن زۆر كۆنە وەك گەل و میللەتێك‪ .‬جوولەكەیی‪ ،‬كە‬ ‫لە بەڵگە میژوییەكاندا پییان دەڵێن بنگەی ئیسرائیل لە رۆژگاری‬ ‫كون و دیرۆكی لە سەر ئەرزی فەلەستین ژیانیان كردووە‪ .‬بەاڵم‬ ‫كاتیك مرۆڤ لە بنەمای ئایینەكان دەڕوانێت‪ .‬دینی جوولەكە‬ ‫(موسایی) لە ناو میللەتی كوردیش باڵو بۆتەوە‪ ،‬لە میژوو هەموو‬ ‫كات ژمارەیەك گەورەی جوولەكەی كورد لە سەر خاكی كوردستان‬ ‫ژیانیان كردووە و هەر بەم بۆنەوە تیكەاڵویكی نیزیك كەلتووری‬ ‫لە نیوان كورد و جوولەكە دا هەبووە‪ .‬لەبەر ئەوەشە كە ئەمرۆش‬ ‫لەسەرخاكی ئیسرائیل بەسەدان هەزار كورد دەژین‪ .‬ئەو تێكەاڵوییە‬ ‫لە بەڵگەی میژویی بیسراون و گونجاندراون‪ .‬ژیانی جولەكان لە‬ ‫ئیسرائیل هەموو كات خوش و گەش بووە هەتا ئیسالمیزم و پاشان‬ ‫توركیزم دروست بوون‪ .‬ئەو دوو رۆداوە كۆتاییان بەو دوستاییەتییە‬ ‫هیناوە‪ .‬لەسەرەتادا ناحەقیەكی گەورە لەسەر خەڵكی جوولەكە‬

‫جاندان ل ‌ه ناو کتێبخانه‌که‌یدا‬

‫‪42‬‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬


‫كراوە‪ .‬كاتیك منداڵ بووم چیروكی زۆر ترسێنەر لەسەر‬ ‫جوولەكەكان لە ئامەدی دەگوتران و هەبوون‪ .‬بۆ نموونە‬ ‫دەیانگوت كە لە ماڵی جوولەكەكان النكەیەكی ئاسن هەیە‬ ‫كە بە سیخ و دڕك دروست كراوە‪ ،‬جوولەكەكان مندااڵنی‬ ‫موسلمان دەدزن و دەیانخەنە ئەو النكەیە و خوینی ئەو‬ ‫مندااڵنە دەمژن و دەیخۆن‪ ،‬ئەو چیروكانە هه‌تا ئیستاش‬ ‫هەر ماون‪.‬‬ ‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬باسی ئەو دوستایەتییانە زۆر ناكرێت‪،‬‬ ‫ئێمە دەتوانین چی بكەین كە ئەو بابه‌ته‌ ئاشكرایانه‌ وه‌بیر‬ ‫بهێنینه‌وه‌؟‬ ‫گۆران جاندان‪ :‬لەسەر ئەو باسە‪ ،‬من ‪ 22‬ساڵ لەمەو‬ ‫پێش من لە كۆبونەوەیەكی كورده‌کاندا گوتم كە پێویستە‬ ‫دوستایەتی خۆمان لە خەڵكی جوولەكە لە سەرەتاوە‬ ‫دابڕژینەوە‪ .‬ئەو كات زۆر هیرشی توند و تێژ لەسەر ئەو‬ ‫قسانەی من كران‪ .‬من ئیستاش هەر لەو بیرو باوەرەیدا‬ ‫ماوم كە ئێمە دەبێت لە الیەكییەوە دەست پێ بكەین و‬ ‫لە دەرفەتەكانی پێشماندا پەیوەندی و دوستایەتی خۆمان‬ ‫پێشكیشی گەڵی جوولەكە بكەین‪ .‬بێگۆمان خەڵكی كورد‬ ‫ئەمرۆش لە ژیر زڵم و زۆری داگیركەراندان و پێویستە‬ ‫دەوڵەتی ئیسرائیلیش بە ناوی خەڵکی جوولەكە چەند‬ ‫هەنگاوی دۆستایەتی بهاوێت‪ .‬دەبێ ئامادە بین دەستی‬ ‫دوستایەتی درێژی ئەوان بكەین‪ .‬نەك وەك كاتی پیشتر‬ ‫كە پەیوەندیكان یەك الیانە بوون و دواتریش رووی‬ ‫خۆیانیان لێ بگەرینەوە‪.‬‬ ‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬ئێمە دەزانین كە خەباتی نووسینتان‬ ‫هەیە‪ ،‬لە بواری جوولەكەكان ئیشتان كردووە یان نا؟‬ ‫گۆران جاندان‪ :‬بەداخەوە كە نووسین یان لیكۆڵینەوەی‬ ‫من لەسەر جوولەكەكان نییە‪ ،‬بەاڵم من بە نیازم كە لە‬ ‫كاتیكی نیزیكدا سەردانی ئیسرائیل بكەم و لە ناو كوردی‬ ‫ئیسرائیل دا جەولە بكەم‪ .‬دەڵێن كە ژمارەی كوردەكانی‬ ‫ئیسرائیل دەگاتە ‪ 200‬هەزار كەس‪ .‬بەو مەبەستەش من‬ ‫پەیوەندیم بە بالیوزخانەی ئیسرائیل كردووە و ئەوانم‬ ‫ئاگادار كردووە بۆ سەفەرەكەم‪ .‬هەر بەم مەبەستەش‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬

‫دەمهەوەی پرۆژەیەكی كولتووری دەست پێبكەم‪.‬‬ ‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬نزیكەی ‪ 200‬هەزار كورد لە ئیسرائیل‬ ‫دەژین‪ .‬ئەو سەرچاوانەی لەبەردەستاندان لەسەر ئەو‬ ‫رێژەیە دەڵێن چی؟ رۆانگەی ئەوان لەسەر كوردستان‬ ‫چییە؟‬ ‫گۆران جاندان‪ :‬ئەو سەرچاوانە هەن‪ ،‬لە ناو الپەرەكانی‬ ‫چەند لیكوڵینەوەدا هەیە كە ئی سااڵنی دواییە‪ .‬ئەویش‬ ‫باسی ساڵی پێشووی كردووە و رێژەكەی بە ‪ 150‬هەزار‬ ‫كەس ناو بردووە‪ .‬ئیستا پشتی دە سااڵن مسۆگەرە‬ ‫ژمارەی دانیشتووانی كورد له‌ ئیسرائیل بەرەو زۆربوون‬ ‫رۆیشتەوە‪.‬‬ ‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬بەشیكی تایبەت لە نیو ئەرشیڤەكانی‬ ‫ئیوەدا لەسەر جوولەكەكان هەیە یان نا؟‬ ‫گۆران جاندان‪ :‬بەڵی چەند نموونەەیەك هەیە‪ .‬ئەویش‬ ‫بە پیتی عیبری نووسراوە‪ .‬ئیمە هیوادارین كە باشتر لەو‬ ‫بەڵگانە بەدەست بخەین‪.‬‬ ‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬بۆ چی دوستایەتی ئەو دوو گەالنە‬ ‫گرینگە؟‬ ‫گۆران جاندان‪ :‬زۆر گرینگە‪ ،‬لەبەر ئەوەی هەر دوو گەل‬ ‫له‌ كاتێكی مێژووییدا تیكەاڵوی یەكتر بوونە‪ .‬ئیستاش‬ ‫كە جیرانی یەكترن و لە یەك هەرێم ژیان دەكەن‪ .‬بەاڵم‬ ‫دوستایەتی گەالن تەنیا شتیكی سروشتی نییە و بۆ‬ ‫ئاشتی و پیشكەوتنی دوستایەتی هەنگاویكی زۆر گرینگە‪.‬‬ ‫لە الیەكی دیكەوە هەر چوار پارچەی كوردستان لە الیەن‬ ‫چوار دەوڵەتی ئیسالمییەوە داگیر كراون‪ .‬كە زۆربەی‬ ‫ئەو دەوڵەتە داگیركەرانە دژایەتی میللەتی جوولەكەیان‬ ‫كردووە و دەكەن‪ .‬دوو پارچەی كوردستان لە الیەن‬ ‫عەرەبی بەعسی داگیر كراون‪ .‬ئیستاش یەكێك لەو پارچانە‬ ‫هەر لەبن دەستی بەعسییەكاندایە‪ .‬بەعسییەكان دژبەری‬ ‫یەكەمن لەبەرامبەر جوولەكەكانەوە‪ .‬لەبەر ئەو هوکارانە‬ ‫پێویستە كورد و جوولەكە لەسەر دوستایەتییەكی زانستی‬ ‫و نوێ بیر بكەنەوە‪.‬‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪43‬‬


‫ئیسرائیل‪-‬کورد و هه‌ڕه‌ش ‌ه ناوخۆیی و هه‌رێمییه‌کان‬

‫ماوەیەكە هەندێك كەس و دەزگا‬ ‫كەوتوونەتە باس و خواسی‬ ‫ئەوەی كە كار بۆ داخستنی‬ ‫گۆڤاری «ئیسرائیل‪-‬كورد»‬ ‫بكرێت‪ ،‬یان دەیانەوێ ئاستەنگی‬ ‫و لەمپەر لە بەردەم دەرچوونی‬ ‫گۆڤارەكە دروست بكەن و‬ ‫هەندێكی تریش وەك عەرەب‬ ‫و تورك و فارسەكان‪ ،‬بیر‬ ‫دەكەنەوە و پێمان دەڵێن كە نابێ‬ ‫لەگەڵ رۆڵەكانی نەتەوەكەمان‬ ‫لە واڵتی ئیسرائیل پەیوەندی و‬ ‫هاتوچۆ و دیالۆگمان هەبێت‪،‬‬ ‫لە كاتێكدا ئەوانەش بەشێك لە‬ ‫نەتەوەی كوردن كە لە قۆناغێكدا‬ ‫بە زۆر كۆچیان پێ كراوە و لە‬ ‫ژێر هەڕەشە و كوشتندا بوونە‬ ‫كەچی ئێستاش ئامادەن ئەگەر‬ ‫گرێنتی ژیانیان هەبێت‪ ،‬دووبارە‬ ‫بگەڕەێنەوە بۆ نیشتیمانی خۆیان‬ ‫و لە پاڵ هەموو ئایینەكانی تری‬ ‫كورد لە كوردستان بە ئاشتی‬ ‫بژین‪.‬‬

‫‪44‬‬

‫مخابن ئەو هەڵویست و بیركردنەوەی هەندێ كەس و الیەن و گرووپ كە ماوەیەكە كەوتوونەتە‬ ‫تۆمەتهەڵبەستن و دژایەتیی ناهەقانەی گۆڤاری «ئیسرائیل‪-‬كورد» و ستافەكەشی لە بەرژەوەندی هیچ‬ ‫كەسدا نییە‪ ،‬تەنیا و تەنیا بۆ ئەوەی دڵی دراوسێكان و چەند كەس رازی بكەن‪ ،‬تومەت دەخەنە پاڵ ئێمە‬ ‫و گۆڤارەكە‪.‬‬ ‫ئەو تومەت و قسە و قسەڵۆكانە لە سەرەتای دەرچوونی یەكەم ژمارەی گۆڤاری «ئیسرائیل‪-‬كورد»ەوە تا‬ ‫ئێستا بەردەوامن و رۆژانە لێرە و لەوێ دووبارە دەكرێنەوە كە ئەم گۆڤارە ل�� ئیسرائیل و دەزگای «مۆساد»‬ ‫پارەیەكی زۆر وەردەگرێت یا وەك هەندێك لە لێكدانەوەی واڵتانی داگیركەری كوردستان كە پێان وایە‬ ‫دەرچوونی گۆڤاری «ئیسرائیل –كورد»‪ ،‬سەرەتای بەسەهیۆنیزمكردنی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست و كوردستانە‪.‬‬ ‫لێرەدا دووبارەی دەكەینەوە بۆ ئەوانە و هەموو ئەوانی تریش كە گۆڤاری «ئیسرائیل‪-‬كورد»‪ ،‬هەڵقواڵوی‬ ‫بیر و هزری خاوەن ئیمتیاز و هەموو دۆست و ستافەكەیەتی و دڵنیاشتان دەكەینەوە نە ئیسرائیل و نە‬ ‫هیچ دەوڵەت و دەزگایەك لە پشت دەركردنی ئەم گۆڤارەوە نین و «تەحەدا»ش دەكەین ئەگەر كەس یان‬ ‫الیەنێك هەبێت یارمەتیی دابین و پارەی دابێ بە ئێمە‪.‬‬ ‫لە الیەكی تریشەوە گۆڤاری «ئیسرائیل‪-‬كورد»‪ ،‬گۆڤارێكی سیاسی و‬ ‫رۆشنبیریی بیاڵنە و دەهۆڵكوت و زوڕناژەنی هیچ دەوڵەت و دەزگایەك‬ ‫نییە و ناشبێت و خۆشی لە هیچ ملمالنێ و شەڕەقسەی حیزب و شەڕی‬ ‫راگەیاندنەكان نادات‪ ،‬هەروەها الیەنگریی لە هیچ هێز و حیزبێكی سیاسیی‬ ‫دیاریكراو لە مەیدانەكەدا ناكات‪ ،‬بە پێچەوانەوە ئامانج و ستراتیژیی كاری گۆڤارەكەمان زیاتر بۆ دروستكردنی‬ ‫پەیوەندییەكی بەهێزی سیاسی و رۆشنبیرییە لەگەڵ جوولەكە كوردەكان لە واڵتی ئێسرائیل كە ژمارەیان‬ ‫نزیكەی ‪ 200‬هەزار كەسە‪ ،‬رەنگدانەوەی بۆچوون و بیركردنەوەی برا كوردەكانمان لە ئیسرائیل و پاراستنی‬ ‫زمانی دایك و داب و نەریت و فۆلكلۆری رەسەنی كوردییە و لەسەر ئاستی كوردستانیش دروستكردنی‬ ‫لۆبییەكی بەهێزی كوردییە لە ناوخۆی ئیسرائیل بۆ پشتگێریكردن لە دۆزی رەوای نەتەوەی كورد لە چوار‬ ‫پارچەی كوردستان و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا‪.‬‬ ‫لێرەدا ئێمە لە گۆڤاری «ئیسرائیل‪-‬كورد»‪ ،‬بە هەموو ئەوانە دەڵێین كە لە سەرەتادا ئاماژەمان پێ دان‬ ‫و هەر جارەی بە مەسەلە و بیانوویەك دەیانەوێت ڕێگەمان لێ بگرن و ببنە لەمپەر لە پێش دەرچوونی‬ ‫گۆڤارەكەمان‪ ،‬كەس ناتوانی ڕێگەمان لێ بگرێت جگە لە یاسا‪ ،‬وەك بزانم ئێمەش هیچ سەرپێچییەكی‬ ‫یاساییمان نەكردووە و لە داهاتووشدا هەوڵ دەدەین هیچ هەڵەیەك نەكەین‪.‬‬ ‫هەموو الیەكیش دڵنیا دەكەینەوە كە گۆڤاری «ئیسرائیل‪-‬كورد» بە هیمەت و دڵسۆزی و پشتگیریی‬ ‫خاوەن ئیمتیاز و هەموو دۆست و هاوكارانی لە كوردستان و دەرەوی كوردستان بەردەوام دەبێت و خۆشمان‬ ‫بە دۆست و هەڤاڵی هەموو خاوەن قەڵەم و میدیاكان و رۆژنامەنووسان و نووسەران دەزانێن‪ .‬بۆیە لە‬ ‫كۆتاییدا دووبارەی دەكەمەوە كە نە لە هەڕەشە و نە لە چاوسووركردنەوەی هیچ كەس و دەزگایەك دەترسین‬ ‫و نە لە گەیاندنی پەیامی راستگۆیی و باڵوكردنەوەی مێژووی پەیوەندییەكان لە ڕابردوودا پاشگەز دەبینەوە‬ ‫و ئەوەی ئێمەش تا ئێستا باڵومان كردووەتەوە لێكدانەوە و بۆچوونی ئەو كەسانە بوو كە لە نزیكەوە لە ناو‬ ‫رووداوەكاندا بوونە و ئەگەر كەس و الیەنێك رەخنەی هەیە‪ ،‬ئێمە ئامادەین بەپێی ئەخالق و پرەنسیپەكانی‬ ‫كاری راگەیاندن بۆچوون و لێكدانەوەكانی ئەوانیش باڵو بكەینەوە و چۆن ئەركی ئێمە لە رووی كاری‬ ‫میدیایی گەیاندنی پەیامی ئەو كەسانە بوو كە لە نزیكەوە لە ناو ئەو مێژوویەدا بوونە‪ .‬لە كاری خۆماندا‬ ‫نابینە پاشكۆی هیچ كەس و واڵتێك‪ ،‬تەنیا پەیامی ئێمە راستی و راستگۆیی و باڵوكردنەوەی خۆشەویستی‬ ‫و پێكەوەژیانی ئایینی و ئاشتی و دیموكراسییەتە‪.‬‬

‫ژمار ‌ه ‪ - 8‬ژانیوەری ‪2010‬‬

‫‪www.israelkurd.com‬‬


Israel-+kurd+magazine+No8