Skip to main content

Sorani - Sexual Health Information Leaflet

Page 1

‫خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی‬ ‫سێکسی‬ ‫خزمەتگوزارییەکانی ‪ BHA‬بێ بەرامبەر و نهێنین‪.‬‬ ‫ئێمە ئەمانە پێشنیاز دەکەین‪:‬‬ ‫پشکنینی بێ بەرامبەری ئێچ ئای ڤی ‪ + HIV‬ئەو‬ ‫نەخۆشیانەی کە لەڕێگەی سێکسەوە دەگوێزرێنەوە‬ ‫‪STI‬‬ ‫کۆندۆمی خۆڕایی‬ ‫سەرچاوەی یارمەتی‬ ‫ڕێنمایی تەندروستی‬ ‫ڕەوانەکردنی خۆپاراستن پێش بەرکەوتن ‪PrEP‬‬

‫یارمەتی و ڕێنمایی‬ ‫ئەگەر پێویستیت بە پشتگیرییە لە ڕاوێژکارێکی‬ ‫تەندروستی سێکسییەوە‪ ،‬تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە بە‬ ‫‪pash@thebha.org.uk‬‬ ‫ئێمە دەتوانیت پشتگیری و ڕێنمایی پێشکەش بکەین‬ ‫لەسەر‪:‬‬ ‫‪STIS/HIV‬‬ ‫وادەکانی کلینیکی تەندروستی سێکسی‬ ‫کۆندۆم‬ ‫بەرگرتن لە مناڵبوون‬ ‫‪PrEP / PeP‬‬ ‫پەیوەندی سۆزداری تەندروست‬ ‫ڕاوەستانەوە لە سوڕی مانگانە‬

‫زانیاری زیاتر‬

‫ڕێکەوتی باڵوکردنەوە‪ :‬مانگی نۆی ‪2024‬‬

‫کۆندۆمی خۆڕایی داوا بکە‬

‫‪www.thebha.org.uk/condoms‬‬

‫‪ BHA‬کۆندۆمی خۆڕایی‬ ‫دەگەیەنێتە ناونیشانی ماڵەکەت‪.‬‬ ‫‪ 10‬جۆری جیاواز کۆندۆم هەیە کە‬ ‫لەنێوانیاندا هەڵبژێریت‪.‬‬

‫پشکنینی بێ بەرامبەری ئێچ ئای ڤی ‪ HIV‬و ئەو‬ ‫نەخۆشیانەی کە لەڕێگەی سێکسەوە‬ ‫دەگوێزرێنەوە ‪STI‬‬

‫‪www.thebha.org.uk/hivtesting‬‬

‫وادەیەک دابنێ یان پشکنینی‬ ‫‪HIV + STI‬‬ ‫پشکنینی ئێچ ئای ڤی ‪ HIV‬لە‬ ‫ماڵه‌وه‌ داوا بکە‬ ‫لەسەر ئینتەرنێت کرتە بکە و‬ ‫پشکنینی ‪ STI‬بێ بەرامبەر وەربگرە‬

‫زانیاری تەندروستی وەرگێڕراو‬ ‫‪www.thebha.org.uk/resources‬‬ ‫لەسەر ماڵپەڕەکەمان دەتوانیت‬ ‫سەرچاوەی یارمەتی تەندروستی‬ ‫بەخۆڕایی بدۆزیتەوە کە وەرگێڕراون‬ ‫بۆ زمانە جیاوازەکان‪.‬‬

‫‪ BHA‬بۆ یەکسانی‬

‫خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی‬ ‫سێکسی‬

‫‪ BHA‬بۆ یەکسانی ڕێکخراوێکی خێرخوازی‬ ‫تەندروستییە کە پاڵپشتی کۆمەڵگە‬ ‫ڕەشپێست‪ ،‬ئاسیایی و کۆمەڵگە نەژادییە‬ ‫جۆراوجۆرەکان دەکات لە مانچستەر و‬ ‫دەوروبەری‪.‬‬


‫پشکنینی تەندروستی سێکسی‬

‫زانیاری تەندروستی‬

‫‪ BHA‬پشکنینی تەندروستی بێ بەرامبەر و نهێنی‬ ‫پێشکەش دەکات‪ .‬بۆ زانیاری زیاتر لەگەڵ یەکێک لە‬ ‫کارمەندەکان قسە بکە‪.‬‬

‫ئایا ‪(HIV‬ئێچ ئای ڤی) چییە؟‬ ‫‪ HIV‬ڤایرۆسێکە کە دەتوانێت سیستەمی بەرگری‬ ‫لەش بێهێز بکات ئەگەر چارەسەر نەکرێت‪ .‬هیچ‬ ‫چارەسەرێکی بنەڕەتی یان ڤاکسینێک نییە بۆ ‪.HIV‬‬ ‫بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا‪ ،‬ئەگەر نەخۆشییەکە زوو‬ ‫دەستنیشان بکرێت ئێستا دۆخێکی تەندروستییە‬ ‫کە شایانی چارەسەر و کۆنترۆڵ بەسەردا کردنە‪.‬‬

‫ئایا ‪ STI‬هیچ دەرکەوتەیەکیان هەیە؟‬ ‫زۆربەی نەخۆشییە ‪ STI‬ـەکان هیچ دەرکەوتەیەک نیشان‬ ‫نادەن‪ ،‬بەو جۆرە تاکە ڕێگە بۆئەوەی بزانیت ئەگەر یەکێک‬ ‫لەو نەخۆشیانەت هەبێت ئەوەیە کە پشکنینێکی ‪STI‬‬ ‫ئەنجام بدەیت‪.‬‬

‫ئایا ‪ HIV‬چۆن دەگوێزرێتەوە بۆ کەسانی دیکە؟‬ ‫‪ HIV‬لەناو خوێن‪ ،‬تۆوی پیاو‪ ،‬شلەمەنی ناو زێ و‬ ‫شیری دایکدا دەبینرێتەوە‪ .‬باوترین ڕێگاکانی‬ ‫گواستنەوەی ‪ HIV‬لە ڕێگەی سێکسی نەپارێزراو (بێ‬ ‫کۆندۆم) و هاوبەشکردنی ئامێرەکانی دەرزی لێدان‬ ‫و بۆ منداڵە لە کاتی لەدایکبوون یان دووگیانیدا‪.‬‬

‫ئایا ‪ STI‬دەکرێت چارەسەری بنەڕەتی بکرێت؟‬ ‫زۆربەی هەرە زۆری نەخۆشییە ‪ STI‬ـەکان دەکرێت‬ ‫بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێن‪ .‬نەخۆشی دیکەی‬ ‫‪ STIs‬و ئەو نەخۆشیانەی کە لەڕێگای خوێنەوە‬ ‫دەگوێزرێنەوە‪ ،‬وەک ئاگرە (هێرپس) و ‪ HIV‬ناتوانرێت‬ ‫بەشێوەیەکی بنەڕەتی بنبڕ بکرێن‪ .‬بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا‬ ‫دەتوانرێت بە دەرمانی گونجاو چارەسەر بکرێن‪.‬‬

‫ئایا تۆ پێویستیت بە چ جۆرە نموونەیەکە بۆ‬ ‫پشکنینەکە؟‬ ‫تۆ دەبێت چەند نموونەیەکی جیاواز وەربگریت بۆ‬ ‫ئەنجامدانی پشکنینەکە‪.‬‬ ‫بۆ پشکنین بۆ ‪ ،HIV‬هەوکردنی جگەر جۆری ‪،C‬‬ ‫هه‌وکردنی جگه‌ر جۆری ‪ B‬و سیفلس (فەڕەنگی)‪:‬‬ ‫ئێمە نموونەیەکی بچووکی خوێن لە پەنجەت‬ ‫وەردەگرین‪.‬‬ ‫پشکنین بۆ کالمیدیا و گۆنۆریا (سووزەنەک)‪:‬‬ ‫ئەگەر تۆ ژنیت‪ ،‬دەبێت نموونەی لێخشاندن‬ ‫(سواب) لەناو زێت فەراهەم بکەیت‪.‬‬ ‫ئەگەر تۆ پیاویت‪ ،‬دەبێت نموونەی میز فەراهەم‬ ‫بکەیت‪.‬‬ ‫ئایا من چۆن ئەنجامەکانم بەدەست دەگات؟‬ ‫نموونەکانی پشکنینەکەت بە پۆستدا دەنێردرێن بۆ‬ ‫'تەندروستی سێکسی باکوور' '‪Northern Sexual‬‬ ‫‪ .'Health‬تۆ دەبێت ئەنجامەکانت لەماوەی ‪ 3-2‬هەفتەدا‬ ‫بە تێکست بەدەست بگات‪.‬‬ ‫ئەگەر ئەنجامەکانت بەدەست نەگەیشت‪ ،‬تکایە ئیمەیڵ‬ ‫بنێرە بۆ ‪.ha.info@mft.nhs.uk‬‬

‫ئایا ‪ HIV‬هیچ دەرکەوتەیەکی هەیە؟‬ ‫نزیکەی یەک بۆ چوار هەفتە پاش تووشبوون بە‬ ‫‪ ،HIV‬هەندێک کەس نیشانەکانی وەک ئەنفلۆنزایان‬ ‫تێدا دەردەکەوێت‪.‬‬ ‫چۆن بزانیت ئەگەر ‪ HIV‬ت بێت؟‬ ‫تاکە ڕێگە بۆئەوەی بزانیت ئەگەر ‪ HIV‬ت بێت‬ ‫ئەوەیە کە پشکنینی ‪ HIV‬ئەنجام بدەیت‪.‬‬

‫ئایا ئەو نەخۆشیانەی کە لەڕێگای سێکسەوە‬ ‫دەگوێزرێنەوە چین؟‬ ‫نەخۆشییەک کە لەڕێگای سێکسەوە دەگوێزرێتەوە (‪)STI‬‬ ‫نەخۆشییەکە کە لەڕێگەی بەرکەوتەی سێکسییەوە لە‬ ‫کەسێکەوە دەگوێزرێتەوە بۆ کەسێکی تر‪.‬‬

‫من چۆن دەتوانم بەر لە ‪ STIs‬و ‪ HIV‬بگرم؟‬ ‫باشترین ڕێگە بۆ خۆپاراستن لەو نەخۆشیانەی کە لەڕێگای‬ ‫سێکسەوە دەگوێزرێنەوە ‪ STIs‬و ‪ HIV‬بەکارهێنانی‬ ‫کۆندۆمە لە کاتی سێکسدا‪ .‬هەروەها دەرمانیش هەیە کە‬ ‫دەتوانێ لە دژی ‪ HIV‬بتپارێزێت‪:‬‬ ‫‪ PrEP - PrEP‬حەبێکە کە دەتوانیت بەر لە ئەنجامدانی‬ ‫سێکس بیخۆیت و لە ‪ HIV‬دەتپارێزێت‪ .‬دەتوانیت‬ ‫‪ PrEP‬لە کلینیکێکی تەندروستی سێکسی بەدەست‬ ‫بهێنیت یان پەیوەندی بکەیت بە‬ ‫‪ pash@thebha.org.uk‬بۆئەوەی ڕەوانەت بکەن‪.‬‬ ‫‪ PEP - PEP‬حەبێکە کە دەتوانیت دوای ئەنجامدانی‬ ‫سێکس بیخۆیت‪ .‬ئەوە دەبێت له‌میانه‌ی ‪ 72‬کاتژمێردا‬ ‫لە کاتی ئەنجامدانی سێکسەوە بخورێت‪ .‬دەتوانیت‬ ‫‪ PEP‬لە بەشی کارەسات و کوتوپڕی یان کلینیکێکی‬ ‫تەندروستی سێکسی بەدەست بهێنیت‪.‬‬


Turn static files into dynamic content formats.

Create a flipbook
Sorani - Sexual Health Information Leaflet by BHAforEquality - Issuu