636

Page 1

‫پرسەنامە‬ ‫بــە بۆنــەی كۆچی دوایی خاتــوو (لەیال محەمەد كەریم) خوشــكی‬ ‫هەڤاڵ مەال بەختیار خاوەنی ئیمتیازو سەرنوســەری رۆژنامەكەمان‪ ،‬بە‬ ‫ناوی ســتافی رۆژنامەی چاودێــر و ناوەندی رۆشــنگەریی(چاودێر)وە‪،‬‬ ‫پرســە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراســتەی بەڕێزیان و تەواوی ئەندامانی‬ ‫خانەوادەكەیان دەكەین‪ ،‬ئومێدەوارین ئەمە دواناخۆشــییان بێت‌و رۆحی‬ ‫كۆچكردووش بۆ هەمیشە شادبێت‪.‬‬

‫ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر‬

‫ژمارە (‪ )636‬دووشەممە ‪2017/12/4‬‬

‫رؤذنامةيةكي سياسي‪ ،‬روناكبريي‪ ،‬كؤمةآليةتيي هةفتانةية‬

‫پارتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەدایە‬

‫تائێستا ئەنجامی دانوستانی حكومەت و‬ ‫حزبەكانی هەرێم دیار نییە‬ ‫پارلەمانتارێكی گۆڕان‪ :‬بەڕەسمی‌و ناڕەسمی حكومەت وەاڵمی پرۆژەكەی گۆڕانی نەداوەتەوە‬ ‫چاودێر‪ -‬تایبەت‪:‬‬

‫زانیاریی زیاتر لەالپەڕە ‪3‬دا دەخوێننەوە‬

‫حكومەتی عیراق هیچ هەڵوێستێكی ئەرێنی بۆ‬ ‫دەستپێشخەرییەكەی فرەنسا رانەگەیاندووە‬

‫لیستی سەوزی یەكێتی سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان بەیاننامەیەك لەسەر دۆخی یەكێتی باڵودەكاتەوە‬

‫«‬

‫«دەبێت رۆڵ بۆ ئۆرگانەكانی یەكێتی‬ ‫بگەڕێرنێتەوەو بڕیاری بەستنی كۆنگرە بدرێت»‬

‫‪3‬‬

‫مەال بەختیار‪ :‬رێبازی مام جەالل بە تەكەتول‌و گەندەڵی ناپارێزرێت‬ ‫چاودێر‪ -‬تایبەت‪:‬‬ ‫پێشــنیوەڕۆی دوێنــێ یــەك شــەممە‬ ‫‪ ،2017/12/3‬لــە بــارەگای مەكتەبی سیاســی‬ ‫لە شاری ســلێمانی‪ ،‬مەال بەختیار‪ ،‬لێپرسراوی‬ ‫دەســتەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی‬ ‫نیشتمانیی كوردستان‪ ،‬پێشوازیی لە كۆمەڵێك‬ ‫پێشمەرگەی دێرینی دەڤەری رانیە كردو كێشە‬ ‫ناوخۆییەكانی یەكێتییان تاوتوێ كرد‪.‬‬ ‫لەبــارەی پەیڕەوكردنی رێبــازی مام جەالل‪،‬‬ ‫لێپرســراوی دەســتەی كارگێــڕی مەكتەبــی‬ ‫سیاســی‪ ،‬رایگەیانــد‪ :‬پەیڕەوكردنــی رێبــازی‬ ‫مــام جەالل بــە الف لێدان نییــە‪ ،‬رێبازی مام‬ ‫جەالل قورسە‪ ،‬ئەركێكی مێژووییە‪ ،‬رێبازی مام‬

‫جەالل‪ ،‬سەربەخۆییە‪ ،‬بەدیهێنانی دیموكراسی‪،‬‬ ‫دادپەروەری‪ ،‬دژایەتیكردنــی گەندەڵیە‪ ،‬بەرەو‬ ‫خانــوە قوڕەكانــە‪( ،‬مانمان‪ ،‬ســەروەریمان‪،‬‬ ‫گەشــەكردنمان بەندە بە یەكێتیی نیشــتمانیی‬ ‫كوردســتانەوە) ئەمانــە رێبازی مــام جەاللن‪،‬‬ ‫هێشــتا زۆری ماوە بەدیبێت‪ ،‬ئەگەر هەشــبێت‬ ‫تێنــەگات كە رێبــازی مام جــەالل چییە‪ ،‬ئەوا‬ ‫پێشــمەرگە دێرینــەكان بــاش دەزانــن كە ئەو‬ ‫رێبــازە چییــە‪ .‬رێبــازی مــام بــە تەكەتــول‌و‬ ‫هەلپەرستی و گەندەڵی ناپارێزرێت‪.‬‬ ‫زانیاریی زیاتر‬ ‫لەالپەڕە ‪2‬دا دەخوێننەوە‬

‫«تەنانەت لە ئەنفالەكانیشدا‪ ،‬بڕوام بەوە نەبووە كوردستان‬ ‫جێبهێڵم‌و بچم لە ئەمریكاو ئەوروپا بژیم»‬

‫«‬

‫لــە دوای رووداوەكانــی ‪16‬ی ئۆكتۆبــەر‪ ،‬حكومەتــی هەرێمــی‬ ‫كوردستان‪ ،‬گەڕێكی دیكەی دانوستانی لەگەڵ الیەنە سیاسییەكانی‬ ‫هەرێمی كوردستان دەستپێكرد‪ ،‬بەاڵم تاكو ئێستا هیچ ئەنجامێكی‬ ‫ئــەو دانوســتانانە دەرنەكەوتــون‪ .‬هــاوكات بەشــێكی الیەنــە‬ ‫سیاســییەكان چاوەڕێن حكومەت وەاڵمی پێشــنیاز‌و پرۆژەكانیان‬ ‫بداتەوە‪ ،‬بەتایبەت بزوتنەوەی گۆڕان پرۆژەیەكی لەبارەی پێكهێنانی‬ ‫حكومەتی كاتی داوەتە حكومەت‪ ،‬بەاڵم بەپێی وتەی بەرپرســانی‬ ‫بزوتنەوەكە‪ ،‬تا ئێســتا بەڕەســمی‌و ناڕەســمی حكومــەت وەاڵمی‬ ‫نەداونەتــەوە‪ .‬هاوكات یەكێك لەو رێگاچارانەی پێشــنیازكراوە بۆ‬ ‫دەربازبوونــی هەرێــم لەم قەیرانە سیاســی‌و ئابورییە‪ ،‬ئەنجامدانی‬ ‫هەڵبژاردنی پێشــوەختەیە لە هەرێم كە بەپێــی هەندێك زانیاری‪،‬‬ ‫پارتی لەگەڵ ئەم پێشنیازەدایە‪.‬‬ ‫لەبــارەی وەاڵمــی حکومــەت بۆ پرۆژەکــەی گــۆڕان‪ ،‬بڕیاردەری‬ ‫فراكسیۆنی گۆڕان لەپارلەمانی كوردستان‪ ،‬بە(چاودێر)ی راگەیاند‪،‬‬ ‫بزوتنــەوەی گــۆڕان لەســۆنگەی خەمخــۆری بــۆ ئــەو روداوانەی‬ ‫لــەدوای ‪16‬ی ئۆكتۆبــەرو ئەو دۆخە خراپــەی روبەڕوی كۆمەاڵنی‬ ‫خەڵك بۆتەوە‪ ،‬پڕۆژەیەكی زۆر باشــی پێشكەشــكردوە‪ ،‬كە خۆی‬ ‫دەبینێتەوە لەدروستكردنی حكومەتی كاتی‌و بچوككراوە‪ ،‬كە ئامانج‬ ‫لێی باشتركردنی بژێوی خەڵك بەپلەی یەكەم‌و پاشان باشتركردنی‬ ‫سیســتمی سیاسی‌و دامەزراوە رەســمییەكانی حكومەتی هەرێمە‪،‬‬ ‫بەاڵم تاكو ئێستا لەالیەن حكومەتی هەرێمەوە بەڕەسمی‌و ناڕەسمی‬ ‫وەاڵمێكی جدی گۆڕانیان نەداوەتەوە بەباش یان رەتكردنەوەی‪.‬‬ ‫عەبدولڕەحمــان عەلــی‪ ،‬وتیشــی «بڕوامــان وایە ئەگــەر هەمو‬ ‫الیەنــەكان بەتایبەتیــش پارتــی‌و یەكێتی‌و حكومەتــی هەرێم كە‬ ‫پڕۆژەكانیــان پێــدراوە‪ ،‬ئەم پڕۆژەیــە وەال بنێنن‪ ،‬ئــەوا دۆخەكە‬ ‫لەئێستا خراپتر دەبێت‌و باشتر نابێت»‪.‬‬

‫یادگارییەکان‬ ‫لەگەڵ لینین‬ ‫کالرا زێتکین‬

‫مەچەكە خاچ‬

‫(خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی‬ ‫سێیەمی ئەزموون و یاد)‬

‫کۆبونەوەی مەالبەختیار و پێشمەرگە دێرینەکانی رانیە‬

‫‪2‬‬


‫ذمارة (‪ )636‬دووشەممە ‪2017/12/4‬‬

‫راپۆرت‬

‫‪info_chawder@yahoo.com‬‬

‫‪2‬‬

‫لەبارەی گفتوگۆی هەولێر – بەغداد‪:‬‬

‫حكومەتی عیراقی هیچ هەڵوێستێكی ئەرێنی بۆ‬ ‫دەستپێشخەرییەكەی فرەنسا رانەگەیاندووە‬ ‫بەشێك لەسەركردە شیعەكان هێرش دەكەنە سەر ماكرۆن‬ ‫چاودێر ‪ -‬بابان حەمە‪:‬‬ ‫رۆژی شەممە ‪2‬ی كانونی یەكەمی ‪،2017‬‬ ‫ئیمانوئێــل ماكــرۆن‪ ،‬ســەرۆكی فەرەنســا‬ ‫پێشــوازیی لەوەفدێكی حكومەتــی هەرێمی‬ ‫كوردســتان بەســەرۆكایەتیی نێچیرڤــان‬ ‫بارزانــی‪ ،‬ســەرۆكی حكومــەت‌و قوبــاد‬ ‫تاڵەبانــی‪ ،‬جێگری ســەرۆكی حكومەت كرد‬ ‫و تێیدا فرەنســا پشــتگیری لــە ئەنجامدانی‬ ‫دانوســتانی نێــوان هەولێــرو بەغــداد كرد‪،‬‬ ‫بەاڵم هەتا ئێستا هیچ هەڵوێست‌و كردارێكی‬ ‫ئەرێنــی لەالیــەن حكومەتــی ناوەندییــەوە‬ ‫بەدیناكرێــت بــۆ گفتوگــۆ‌و رێوشــێنی‬ ‫چارەســەری ئەو گرفتانەی لەپێش‌و لەپاش‬ ‫پرۆســەی ریفراندۆمــەوە لەنێــوان هەولێــرو‬ ‫بەغداد دروســت بوون‌و هەر بۆیە چاودێرانی‬ ‫سیاســیش‪ ،‬بەتایبــەت لەمیدیــا عەرەبییــە‬ ‫عیراقییەكاندا‪ ،‬ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە ئەو‬ ‫پرســە تەنها بەهەڵوەشانەوەی ئەنجامەكانی‬ ‫راپرســی‌و رادەســت كردنــەوەی تــەواوی‬ ‫ســەرچاوەو داهاتــی گومرگــی‌و ئاســمانی‌و‬ ‫ســامانی نەوت‌و سامانە سروشــتییەكانەوە‬ ‫پەیوەســتە‪ ،‬ســەرەڕای بوونــی گرەنتــی‬ ‫بەدووبارە نەبوونەوەی پرســێكی هاوشێوەی‬ ‫راپرسی‌و دەستگرتن‌و پابەندبوون بەیەكێتی‬ ‫خاكی عیراقەوە‪.‬‬

‫هەوڵەكانی فرەنسا‬

‫لــە راپۆرتەكــدا‪ ،‬رۆژنامــەی (الشــرق‬ ‫االوســط) باس لــەوە دەكات كە ســەرۆكی‬ ‫فەرەنســا (ئیمانوئێــل ماكــرۆن)‪ ،‬هیــچ‬ ‫دەستپێشــخەرییەكەی ئەوتۆی نەخســتۆتە‬ ‫بــەردەم هەرێمی كوردســتان بەشــێوەیەك‬ ‫كە پــاڵ بەبەغدادەوە بنێ گفتوگۆی بێمەرج‬ ‫لەگــەڵ بەرپرســانی حكومەتــی هەرێمدا بۆ‬ ‫چارەسەركردنی كێشــە هەڵپەسێردراوەكانی‬

‫نێوانیان گفتوگۆ بكەن‪.‬‬ ‫ئامــاژەش بۆ ئــەوە دەكات ســەردانەكە‬ ‫گرنگیپێدانــی فەرەنســای رونكردۆتــەوە‬ ‫ســەبارەت بەكەیســی گرفتەكانــی نێــوان‬ ‫بەغداد‌و هەولێر‌و هەوڵــە نێوەندگیرییەكانی‬ ‫فەرەنســای جەخت كردۆتەوە‪.‬بەشــێوەیەك‬ ‫كــە فەرنســا دەخوازێــت بــۆ قۆناغی پاش‬ ‫هەڵوەشــاندنەوەو شكســتی ریفرانــدۆم‪ ،‬بۆ‬ ‫ئارامكردنــەوەی ناوچــە كێشەلەســەرەكان‌و‬ ‫كشــانەوەی هێزە عیراقییــەكان لەوناوچانە‪،‬‬ ‫بەتایبــەت ئەوناوچانــەی دەوڵەمەنــدن‬ ‫بەكانزاكانی نەوت‪.‬‬ ‫رۆژنامەكــە بــاس لــەوەش دەكات كــە‬ ‫"بەغــدا چاوەڕێــی هەڵوێســتی حكومەتــی‬ ‫ســەرۆكی پێشــووی هەرێمــی كوردســتان خاكی عێراق بگیرێت‪.‬‬ ‫مەســعود بارزانــی‪( ،‬خــۆی خســتە داوی‬ ‫لــە روونكردنەوەیەكــی نووســینگەی هەرێمــە‪ ،‬كــە ڕایبگەیەنێت ڕێزی دەســتور‬ ‫هەڵەیەكی گەورەوە بەئەنجامدانی ریفراندۆم‪ ،‬ســەرۆكوەزیرانی عێراقــدا هاتــووە كــە دەگرێت‌و پابەندە بەبڕیاری دادگای فیدڕاڵی‬ ‫بەبــێ ئەوەی ئاكامەكەی لێكبدرێتەوە) وەك لەپەیوەندییــە تەلەفۆنییەكــەدا‪ ،‬ئیمانوێــل ســەبارەت بەهەڵوەشــاندنەوەی ڕیفراندۆم‌و‬ ‫رۆژنامەكــە باســی دەكات‪ ،‬چونكــە لــەم ماكرۆن هەڵوێســتی فەڕەنســای لەبەرامبەر ئەنجامەكانی"‪.‬‬ ‫ئامــاژەی بەوەشــكردووە‪ ،‬دۆخی ئێســتا‬ ‫ســۆنگەیەوەو هــەر لەســەرەتاوە فەرەنســا یەكێتیی‌و پاراســتنی خاكــی عێراق دووپات‬ ‫هەڵوێســتێكی جێگیرو نەگــۆڕی هەبووە بۆ كردووەتــەوە‌و ئامــاژەی بەوەشــداوە كــە پەیوەســتە بەســنوورەكان‌و كۆنتــڕۆڵ‬ ‫(پەیوەســتبوون بەیەكێتــی خاكــی عیراق‌و فەڕەنســا پشتیوانی لەسەپاندنی دەسەاڵتی كردنــی‌و ئاســایش دابینكردنــی‪ ،‬هەروەهــا‬ ‫ئاشــتەوایی‌و ســەروەری خاكــی عیــراق‪ ،‬فیــدراڵ دەكات لەســەرجەم ناوچەكانــی ئەو الیەنانەی پەیوەســتن بەالیەنی ئەمنی‌و‬ ‫ســەربازی بەتایبەت باڵوەپێكردنی هێزەكان‬ ‫لەگەڵیشــیدا پابەندبــوون بەبەدیهێنانــی عێراق‪.‬‬ ‫مافــە دەســتووری‌و سیاســییەكانی كــورد‬ ‫الی خۆشــییەوە ســەعد حەدیســی‪ ،‬لەناوچــە جێناكۆكەكان‌و دۆســیەی نەوت‌و‬ ‫لەچوارچێــوەی دەســتووری هەمیشــەیی وتەبێــژی نووســینگەی حەیــدەر عەبادی‪ ،‬شــێوازی هەناردەكردنــی لەژێــر چاودێــری‬ ‫كۆماری عیراقی فیدراڵدا)‪.‬‬ ‫ســەرۆك وەزیرانی عیراق بە(بغــداد الیوم) حكومەتی ناوەندی بەتایبەت ئەو كێڵگانەی‬ ‫ی ڕاگەیانــدووە‪ ،‬كــە ناكۆكییــەكان لەگەڵ لەژێر دەسەاڵتی هەرێمدان‪.‬‬ ‫هەڵوێستی حكومەتی عیراق‬ ‫هەرێم ناكۆكی ناوخۆیین‌و دەكرێت لەڕێگەی‬ ‫‌و‬ ‫ن‬ ‫ماكرۆ‬ ‫هــەر پــاش دیدارەكەی نێــوان‬ ‫بكرێن‪.‬‬ ‫چارەسەر‬ ‫گفتوگۆوە‬ ‫هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی‬ ‫كوردستان‪،‬‬ ‫بەرپرســانی حكومەتی هەرێمی‬ ‫وتیشــی "بەغــداد بەئەرێنــی ســەیری‬ ‫هــەر لەپەراوێــزی چوونــی وەفدەكــەی‬ ‫ئیمانۆیل‬ ‫لەنێوان‬ ‫پەیوەندییەكــی تەلەفۆنی‬ ‫ئــەو هەواڵنــە دەكات‪ ،‬كــە لەالیــەن الیەنی حكومەتی هەرێم بۆ پاریس‪ ،‬كە لەپاشكۆدا‬ ‫ماكرۆن ســەرۆكی فەرەنسا‌و حەیدەر عبادی دەرەكییــەوە دەدرێــن بــۆ یەكخســتنی كۆنگــرەی رۆژنامەوانی بەســتراو ســەرۆكی‬ ‫سەرۆك وەزیرانی عێراقدا ئەنجامدراو تەئكید هەوڵەكان‌و چارەسەركردنی قەیرانەكان‪ ،‬كە فرەنســا داوای هەڵوەشانەوەی میلیشاكان‌و‬ ‫لەسەر چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێر‌و بەهۆی ڕیفراندۆمەوە دروست بوون‪.‬‬ ‫حەشــدی شــەعبی كرد‪ ،‬جێگری ســەرۆكی‬ ‫بەغدا كرایەوە كە پێویســتە دانوســتانەكان‬ ‫وتەبێژەكــەی عەبــادی ڕاشــیگەیاندووە‪ ،‬كۆمــاری عیــراق‪ ،‬نــوری مالكــی‪ ،‬رەخنەی‬ ‫دەستپێبكات‌و رێز لەدەستوور‌و یەكپارچەیی دەبێت كەشی گفتوگۆ بسازێنرێت‌و وتیشی‪ ،‬ئاراستەی ســەرۆكی فەرەنســا كرد بەوەی‬

‫جەنابتان نییەو داوا دەكەین كێشــە ئەمنی‌و‬ ‫كۆمەاڵیەتی‌و ئابووریەكانی خۆتان چارەسەر‬ ‫بكــەن‪ ..‬حەشــدی شــەعبی دامەزراوەیەكی‬ ‫یاســایی‌و دەوڵەتییــەو جێگــرەوەی نییــە‪،‬‬ ‫چونكە بەیاسا دامەزرێنراوە"‪.‬‬

‫هەڵوێستی ئەرێنی‬ ‫بەغداد دیار نییە‬

‫پــاش ســەردانەكەی وەفــدی حكومەتی‬ ‫هەرێــم بۆ پاریس‌و ئەنجامدانــی پەیوەندییە‬ ‫تەلەفۆنییەكــەی نێــوان ماكــرۆن‌و عەبادی‪،‬‬ ‫هەتــا ئێســتا هیــچ هەڵوێســت‌و كردارێكی‬ ‫ئەرێنــی لەالیــەن حكومەتــی ناوەندییــەوە‬ ‫بەدیناكرێــت بــۆ گفتوگــۆ‌و رێوشــێنی‬ ‫چارەســەری ئەو گرفتانەی لەپێش‌و لەپاش‬ ‫پرۆســەی ریفراندۆمــەوە لەنێــوان هەولێــرو‬ ‫بەغداد دروست بوون‪.‬‬ ‫هــەر بۆیــە چاودێرانــی سیاســی عیراق‪،‬‬ ‫بەتایبەت لەمیدیــا عەرەبییە عیراقییەكاندا‪،‬‬ ‫ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە ئەو پرســە تەنها‬ ‫بەهەڵوەشــانەوەی ئەنجامەكانی راپرســی‌و‬ ‫رادەســت كردنــەوەی تــەواوی ســەرچاوەو‬ ‫داهات‌و گومرگی‌و ئاســمانی‌و سامانی نەوت‌و‬ ‫ســامانە سروشــتییەكانەوە پەیوەســتە‪،‬‬ ‫ســەرەڕای بوونــی گرەنتــی بەدووبــارە‬ ‫نەبوونەوەی پرســێكی هاوشێوەی راپرسی‌و‬ ‫دەســتگرتن‌و پابەندبــوون بەیەكێتی خاكی‬ ‫عیراقــەوە‪ ..‬كە ئەمەش دادەنرێت بەمەرجی‬ ‫خولێكی نوێی گفتوگۆ‌و دانوستانەكانی نێوان‬ ‫هەولێر‪-‬بەغــداد‪ ،‬بەو پێیەی كــە لەچەندین‬ ‫لێــدوان‌و بۆچوونیــدا‪ ،‬حەیــدەر عەبادی ئەو‬ ‫رســتانەی ســەرەوەی كردووە بەنوكی ڕمی‬ ‫هەمــوو بۆچــوون‌و لێدوانــە فەرمییەكانــی‬ ‫لەسەر پرســی چارەسەری كێشەكانی نێوان‬ ‫حكومەتی ناوەند‌و هەرێم‪.‬‬

‫دەست لەكاروباری عێراق وەردەدات بەوەی‬ ‫داوای هەڵوەشــاندنەوەی حەشــدی شەعبی‬ ‫دەكات‪.‬‬ ‫راشیگەیاند‪ ،‬دەســتووری فەرەنسی باس‬ ‫لەدەستێوەرنەدان لەكاروباری واڵتانی دیكەی‬ ‫جیهان دەكات ‪ ،‬كەچی جێگەی سەرسورمانە‬ ‫ماكرۆن دەســت لەكاروبــاری ناوخۆی عێراق‬ ‫وەردەدات‌و داوای هەڵوەشــاندنەوەی‬ ‫دەزگایەكــی فەرمی یاســایی دەكات ئەویش‬ ‫دەستەی حشدی شەعبیە ‪ .‬روونیشیكردەوە‬ ‫كــە ئــەو هەڵوێســتەی فەرەنســا بەتوندی‬ ‫رەتدەكەینەوە بەوەی پەیوەستە بەسەروەری‬ ‫عێراق‌و دژی دەستووری فەرەنساشە‪.‬‬ ‫الی خۆشــییەوە باقــر زوبەیــدی‪،‬‬ ‫ســەركردەی ئەنجومەنــی بــااڵی شۆڕشــی‬ ‫ئیســامی‪ ،‬لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی‬ ‫كۆمەاڵیەتــی فەیســبووك‪ ،‬ســەبارەت‬ ‫بەلێدوانەكــەی ماكرۆن بۆ هەڵوەشــانەوەی‬ ‫میلیشــیاكان‌و حەشدی شەعبی‪ ،‬دەنوسێت‪:‬‬ ‫"بەڕێز ماكرۆن‪ ،‬عیراق واڵتی شارستانییەت‌و‬ ‫بنچینــەی یەكەمــی دامەزراندنــی مافەكانی‬ ‫مرۆڤە‪ ،‬كە پێش ‪ 6‬هەزار ساڵ بونیاد نراوەو‬ ‫پێویســتی بەئامــۆژگاری‌و دەســتێوەردانی‬

‫مەال بەختیار‪ :‬رێبازی مام بە تەكەتول‌و گەندەڵی‌و‬ ‫هەلپەرستی ناپارێزرێت‬ ‫تەنانەت لە ئەنفالەكانیشدا‪ ،‬بڕوام بەوە نەبووە كوردستان جێبهێڵم‌و بچم لە ئەمریكاو ئەوروپا بژیم‬ ‫پێشمەرگە دێرینەكانی دەڤەری رانیە‪ :‬یەكڕیزی ناو ماڵی یەكێتی بپارێزن‌و دەست بە چەپكە گوڵەكەی (مام)ەوە بگرن‬ ‫چاودێر ‪ -‬تایبەت‪:‬‬ ‫پێشــنیوەڕۆی دوێنێ یەك شــەممە‬ ‫‪ ،2017/12/3‬لــە بــارەگای مەكتەبــی‬ ‫سیاســی لــە شــاری ســێمانی‪ ،‬مــەال‬ ‫بەختیار‪ ،‬لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی‬ ‫مەكتەبی سیاســی یەكێتیی نیشتمانیی‬ ‫كوردســتان‪ ،‬پێشــوازیی لــە كۆمەڵێك‬ ‫پێشــمەرگەی دێرینــی دەڤــەری رانیە‬ ‫كردو كێشــە ناوخۆییەكانــی یەكێتییان‬ ‫تاوتوێ كرد‪.‬‬ ‫لــە ســەرەتای كۆبونەوەكــەدا‪ ،‬مەال‬

‫بەختیــار‪ ،‬رایگەیاند‪ ،‬كۆمەڵێك قســەو‬ ‫دۆخێــك لــە ئــارادان لە كوردســتان‌و‬ ‫ناوچەكــەو عێــراق‪ ،‬هەمــوو ئەمانــە‬ ‫پێویســتیان بە هەڵسەنگاندن هەیە‪ ،‬لە‬ ‫دوای هەڵســەنگاندنیش پێویستە وەك‬ ‫یەكێتــی ئەركەكانمــان دیــاری بكەین‪،‬‬ ‫هەر یەكەو بەپێی ئەو بەرپرسیارێتیەی‬ ‫دەكەوێتــە ســەر شــانی‪ ،‬ئەركی خۆی‬ ‫راپەڕێنێــت‪ .‬وتیشــی «ئێمــە بۆ ئەوە‬ ‫یەكێتی نین كە لە خۆشییەكان لەگەڵی‬ ‫بین‌و لــە قۆناغێكی ســەخت‌و ناخۆش‬ ‫بەجێــی بهێڵیــن‪ ،‬بۆیە دەبێــت هەموو‬ ‫تێكۆشــەرەكان پابەنــدی حزبەكــەی‪،‬‬

‫رێبــازی رابەرەكــەی كــە جەنابی مام‬ ‫جەاللــە بــن‌و بەرگــەی كێشــمەكێش‪،‬‬ ‫ناخۆشییەكانیش بگرێت»‪.‬‬ ‫لە بەشــێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا‪،‬‬ ‫مــەال بەختیار‪ ،‬ئامــاژەی بەوەكرد‪ ،‬كە‬ ‫هەندێك بە ئەنقەست دەیانەوێت كێشە‬ ‫بــۆ یەكێتی و ســەركردەكانی دروســت‬ ‫بكــەن‌و تۆمەتــی نــاڕەوا دەدەن پــاڵ‬ ‫تێكۆشــەرەكانی‪ ،‬ئەمڕۆ بــۆ من‌و حاكم‬ ‫قادر درۆیان باڵوكردۆتەوە گوایە داوای‬ ‫پەناهەندەیمــان كــردووە‪ ،‬بەاڵم «هیچ‬ ‫كاتێك بڕوام بــەوە نەبووە تەنانەت لە‬ ‫ئەنفالەكانیشدا‪ ،‬كوردســتان جێبهێڵم‌و‬

‫بچم لە ئەمریكاو ئەوروپا بژیم‪ ،‬رۆژێكی‬ ‫پێشمەرگایەتی‪ ،‬سەنگەری بەرەنگاری‪،‬‬ ‫سیاســی‪ ،‬رۆشــنبیری‪ ،‬بەرگــری لــە‬ ‫میللەتەكــەم ناگۆڕمــەوە بــە هەمــوو‬ ‫خۆشییەكانی ئەوروپا»‪.‬‬ ‫لەبارەی پەیڕەوكردنی رێبازی سەرۆك‬ ‫مــام جــەالل لە گوتــارەوە بۆ كــردار‪،‬‬ ‫لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی‬ ‫سیاســی‪ ،‬رایگەیانــد‪ :‬پەیڕەوكردنــی‬ ‫رێبــازی مام جەالل بە الف لێدان نییە‪،‬‬ ‫رێبــازی مام جەالل قورســە‪ ،‬ئەركێكی‬ ‫مێژووییە‪ ،‬هێشتا بەشێك لە رێبازەكەی‬ ‫مام بەدینەهاتووە‪ ،‬رێبازی مام جەالل‪،‬‬

‫سەربەخۆییە‪ ،‬بەدیهێنانی دیموكراسی‪،‬‬ ‫دادپەروەری‪ ،‬دژایەتیكردنی گەندەڵیە‪،‬‬ ‫بــەرەو خانــوە قوڕەكانــە‪( ،‬مانمان‪،‬‬ ‫سەروەریمان‪ ،‬گەشــەكردنمان بەندە بە‬ ‫یەكێتیــی نیشــتمانیی كوردســتانەوە)‬ ‫ئەمانــە رێبــازی مــام جەاللن‪ ،‬هێشــتا‬ ‫زۆری ماوە بەدیبێت‪ ،‬ئەگەر هەشــبێت‬ ‫تێنــەگات كە رێبازی مام جەالل چییە‪،‬‬ ‫ئەوا پێشمەرگە دێرینەكان باش دەزانن‬ ‫كە ئــەو رێبازە چییە‪ .‬رێبــازی مام بە‬ ‫تەكەتــول‌و هەلپەرســتی و گەندەڵــی‬ ‫ناپارێزرێت‪.‬‬ ‫لەبارەی ئەنجامدانی كۆنگرەشــەوە‪،‬‬

‫مــەال بەختیار‪ ،‬وتی‪ :‬دەبێت كۆنگرەكی‬ ‫تەندروست‪ ،‬دور لە پیالنگێڕی ببەستین‌و‬ ‫پێكهاتــە‌و چۆنیەتــی بەڕێوەبەردنــی‬ ‫یەكێتی بگۆڕین‪.‬‬ ‫الی خۆشــیانەوە‪ ،‬پێشــمەرگە‬ ‫دێرینــەكان‪ ،‬رایانگەیانــد‪ :‬ئێمــە‬ ‫هاتوینەتــە ئێــرە بۆ ئــەوەی داوات لێ‬ ‫بكەین كە یەكڕیزی ناو ماڵی یەكێتی لە‬ ‫تێكدەرانی ناو یەكێتی بپارێزن‪ ،‬دەست‬ ‫بە چەپكــە گوڵەكەی (مام)ەوە بگرن‪،‬‬ ‫چونكــە ئێمــە هەموومــان لەنــاو یەك‬ ‫كەشــتین‪ ،‬ئەگەر نقوم بێــت‪ ،‬هەمووان‬ ‫پێكەوە نقوم دەبین‪.‬‬


‫راپۆرت‬

‫ذمارة (‪ )636‬دووشەممە ‪2017/12/4‬‬

‫‪info_chawder@yahoo.com‬‬

‫‪3‬‬

‫پارتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەدایە‬

‫تا ئێستا ئەنجامی دانوستانی حكومەت‌و الیەنە‬ ‫سیاسییەكان دیار نییە‬ ‫پارلەمانتارێكی گۆڕان‪ :‬بەرەسمی‌و نارەسمی حكومەت وەاڵمی پرۆژەكەی گۆڕانی نەداوەتەوە‬ ‫چاودێر‪ -‬رێبین حەسەن‬ ‫لــە دوای رووداوەكانی ‪16‬ە ئۆكتۆبەر‪،‬‬ ‫حكومەتی هەرێمی كوردســتان‪ ،‬گەڕێكی‬ ‫دیكــەی دانوســتانی لەگــەڵ الیەنــە‬ ‫سیاســییەكانی هەرێمــی كوردســتان‬ ‫دەســتپێكرد‪ ،‬بــەاڵم تاكــو ئێســتا‬ ‫هیــچ ئەنجامێكــی ئــەو دانوســتانانە‬ ‫دەرنەكەوتــون‪ .‬هاوكات بەشــێكی الیەنە‬ ‫سیاســییەكان چاوەڕێــن حكومــەت‬ ‫وەاڵمی پێشــنیاز‌و پرۆژەكانیان بداتەوە‪،‬‬ ‫بەتایبەت بزوتنــەوەی گۆڕان پرۆژەیەكی‬ ‫لەبــارەی پێكهێنانــی حكومەتــی كاتــی‬ ‫داوەتــە حكومــەت‪ ،‬بەاڵم بەپێــی وتەی‬ ‫بەرپرســانی بزوتنەوەكــە‪ ،‬تا ئێســتا بە‬ ‫رەســمی‌و نارەســمی حكومــەت وەاڵمی‬ ‫نەداونەتــەوە‪ .‬یەكێك لــەو رێگاچارانەی‬ ‫پێشنیازكراوە بۆ دەربازبوونی هەرێم لەم‬ ‫قەیرانە سیاســی‌و ئابورییــە‪ ،‬ئەنجامدانی‬ ‫هەڵبژاردنــی پێشــوەختە لــە هەرێم كە‬ ‫بەپێــی هەندێك زانیــاری‪ ،‬پارتی لەگەڵ‬ ‫ئەم پێشنیازەدایە‪.‬‬

‫پارتی‪ :‬پرۆژەكەی گۆڕان دیراسە‬ ‫دەكەین‬

‫وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان‪،‬‬ ‫لەلێدوانێكــی رۆژنامەنوســیدا رایگەیاند‪،‬‬ ‫هەڵبــژاردن زو بكرێــت یــان درەنــگ‪،‬‬ ‫پێویســتی بــە كۆدەنگــی هەیــەو وەكو‬ ‫پارتی پێمانوایە پێش هەڵبژاردنی عێراق‬ ‫بكرێت لەوانەیە باشتر بێت‪ ،‬دیاریكردنی‬ ‫رۆژێكیــش بــۆ كاتــی هەڵبژاردنــەكان‬ ‫دەوەســتێتە ســەر ئــەو كۆبونەوانــەی‬ ‫ســەرۆكایەتی حكومەتــی هەرێمــی‬ ‫كوردســتان‪ ،‬لەگەڵ الیەنە سیاسییەكان‬ ‫ئەنجامیــان دەدات‌و لەســەر كاتەكــەی‬ ‫رێك‌دەكەون‪.‬‬ ‫لەبــارەی پڕۆژەكــەی بزوتنــەوەی‬ ‫گۆڕانیشــەوە‪ ،‬مەحمــود محەممــەد‪،‬‬ ‫ئاماژەی بەوەكرد‪ ،‬خەریكی دیراسەكردنی‬ ‫ئەو پڕۆژەیەین‪ ،‬قســەی لەسەر دەكەین‌و‬ ‫دواتــر ئاگاداریــان دەكەینــەوە‪ ،‬هیــچ‬ ‫وادەیەكیش بۆ گرێدانی كۆبونەوەی پێنج‬ ‫قۆڵــی دیارینەكراوەو هەڵوەشــاندنەوەی‬ ‫حكومەتیش كێشەی گەورە دروستدەكات‪.‬‬

‫گۆڕان‪ :‬تا ئێستا وەاڵمی پرۆژەكەمان‬ ‫نەدراوەتەوە‬

‫الیخۆشــیەوە بڕیــاردەری فراكســیۆنی‬ ‫گۆڕان لەپارلەمانی كوردستان‪ ،‬بە(چاودێر)‬ ‫ی راگەیاند‪ ،:‬بزوتنەوەی گۆڕان لەسۆنگەی‬ ‫خەمخۆری بۆ ئەو روداوانەی لەدوای ‪16‬ی‬ ‫ئۆكتۆبەرو ئــەو دۆخە خراپــەی روبەڕوی‬ ‫كۆمەاڵنــی خەڵــك بۆتــەوە‪ ،‬پڕۆژەیەكــی‬ ‫زۆر باشــی پێشكەشــكردوە‪ ،‬كــە خــۆی‬ ‫دەبینێتــەوە لەدروســتكردنی حكومەتــی‬ ‫كاتــی‌و بچوككــراوە‪ ،‬كــە ئامانــج لێــی‬ ‫باشتركردنی بژێوی خەڵك بەپلەی یەكەم‌و‬ ‫پاشان باشــتركردنی سیســتمی سیاسی‌و‬ ‫دامــەزراوە رەســمییەكانی حكومەتــی‬ ‫هەرێمــە‪ ،‬بــەاڵم تاكــو ئێســتا لەالیــەن‬ ‫حكومەتی هەرێمەوە بەرەسمی‌و ناڕەسمی‬ ‫وەاڵمێكــی جــدی گۆڕانیــان نەداوەتــەوە‬ ‫بەباش یان رەتكردنەوەی‪.‬‬ ‫عەبدولڕەحمان عەلی‪ ،‬وتیشی «بڕوامان‬ ‫وایــە ئەگەر هەمو الیەنــەكان بەتایبەتیش‬ ‫پارتــی‌و یەكێتــی‌و حكومەتــی هەرێــم كە‬ ‫پڕۆژەكانیــان پێدراوە‪ ،‬ئــەم پڕۆژەیە وەال‬

‫لیستی سەوزی یەكێتی سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان‬ ‫بەیاننامەیەك لەسەر دۆخی یەكێتی باڵودەكاتەوە‬

‫«دەبێت رۆڵ بۆ ئۆرگانەكانی‬ ‫یەكێتی بگەڕێنرێتەوەو بڕیاری‬ ‫بەستنی كۆنگرە بدرێت»‬ ‫چاودێر‪ -‬تایبەت‪:‬‬ ‫لیستی سەوزی یەكێتی سەندیكاكانی‬ ‫كرێكارانی كوردســتان لە بەیاننامەیەكدا‬ ‫رایگەیانــد‪ ،‬بــە پێویســتی دەزانین‪ ،‬لە‬ ‫سەرجەم ئەندامان‌و الیەنگرانی یەكێتیی‬ ‫نیشــتمانی كوردســتان كار لەســەر‬ ‫گێڕانــەوەی ئۆرگانەكانــی نــاو یەكێتی‬ ‫بكەن‪ ،‬كە پێشــتر لە رێــگای كۆنگرەوە‬ ‫متمانەی وەرگرتوە‪.‬‬ ‫لەو بەیاننامەیەدا ئاماژە بەوەشدەكەن‪،‬‬ ‫باشــترین چارەســەر بــۆ ئــەم دۆخەی‬ ‫ئێســتای ناو یەكێتیی ئەوەیە‪ ،‬كە كاتی‬ ‫كۆنگرە دیاری بكاتەوەو كۆنگرەی خۆی‬ ‫ببەســتێت‪ ،‬ئەمــەش بڕیارێكی بوێرانەی‬ ‫دەوێــت لــە الیــەن مەكتەبی سیاســی‌و‬ ‫ئەنجومەنی سەكردایەتییەوەو ئەنجومەنی‬ ‫ناوەند‪ ،‬چونكە دۆخی ناو یەكێتی چەند‬ ‫ئاڵۆز بێت‪ ،‬ئەزمونی هەرێمی كوردستان‬ ‫بەرەو ئاقاری خراپتر دەڕوات‪.‬‬

‫دەقی بەیاننامەكە‪:‬‬ ‫ئێمــە وەكــو یەكێتیی ســەندیكاكانی‬ ‫كرێكارانــی كوردســتان‪ ،‬ئەندامــان ‌و‬ ‫كادرانــی لیســتی ســەوزی مەكتەبــی‬ ‫تەنفیزی‌و سەرجەم لقەكانی‪ ،‬بە ئەركی‬ ‫خۆمانی دەزانین قســە و هەڵوێســتمان‬

‫هەبێت لەســەر بارودۆخی ئێســتای ناو‬ ‫یەكێتیی نیشتمانی كوردستان‪.‬‬ ‫الی هەموان رون‌و ئاشكرایە‪ ،‬یەكێتیی‬ ‫نیشــتمانی كوردســتان‪ ،‬لــە ســەرەتای‬ ‫دامەزراندنیــەوە بــە چەندیــن قۆناغــدا‬ ‫تێپەڕبــووە‪ .‬ســەركەوتن‌و بەدیهێنانــی‬ ‫دەســتكەوتی گــەورەی بــۆ گەلەكەمان‬ ‫دەستەبەركردوە‪ ،‬بە شاهیدی ئەوەی كە‬ ‫خاوەنــی روبارێك خوێنە و بەشــاهیدی‬ ‫مێژوش بە حزبی شەهیدان ناسراوە‪.‬‬ ‫بێگومــان لەســەر ئاســتی هەرێمــی‬ ‫كوردســتان‌و جیهانــدا‪ ،‬رۆڵ‌و گرنگیی‬ ‫خــۆی هەیە‪ ،‬كــە گرنگترینیان هەوڵدانە‬ ‫بــۆ ئاشــتەوایی ‌و یەكڕیــزی الیەنــە‬ ‫سیاســییەكانی هەرێمــی كوردســتان‪،‬‬ ‫بــە پاراســتنی یەكپارچەیــی خــاك ‌و‬ ‫نیشــتمانی كوردســتان‪ ،‬لــە ئەســتۆی‬ ‫خــۆی گرتوە كــە خۆشــبەختانە تیایدا‬ ‫ســەركەوتنی بەدیهێنــاوە‪ ،‬ئەویــش بــە‬ ‫ئاســانی نەهاتۆتــە دی‪ ،‬بەڵكو بە هەوڵ‬ ‫‌و تێكۆشــانی ئەندامــان ‌و الیەنگرانــی‬ ‫یەكێتیی نیشــتمانی كوردســتان كراوە‪،‬‬ ‫لە ســەروی هەموشیانەوە رۆڵی هەڤاڵی‬ ‫تێكۆشەرمان خوالێخۆشبو جەنابی (مام‬ ‫جــەالل)‪ ،‬كــە بــەردەوام كاری بۆ ئەوە‬ ‫دەكرد‪ ،‬یەكێتیی نیشــتمانی كوردستان‬ ‫لە پێشەنگدا بێت‪.‬‬ ‫بــەاڵم بەداخــەوە ئێســتا یەكێتیــی‬ ‫نیشــتمانی كوردســتان‪ ،‬بە ســەختترین‬ ‫قۆناغــدا تێدەپەڕێــت‪ ،‬كــە ئەویــش‬

‫نایەكڕیزیــی نــاو یەكێتیــە‪ ،‬ئەمــەش‬ ‫پێچەوانەی رێبازەكەی مامی گەورەمانە‪.‬‬ ‫بۆیــە ئێمــە وەكــو ســەندیكاكانی‬ ‫كرێكارانی كوردستان‪ ،‬بەردەوام بە هەوڵ‬ ‫‌و پاڵپشتی یەكێتیی توانیومانە ئەرك‌و‬ ‫چاالكی خۆمان بنوێنین‪ ،‬كە گرنگترینیان‬ ‫داكۆكییە لە مافی كرێكاران‌و بەدیهێنانی‬ ‫مافە رەواكانیان‪ ،‬بە پێویستی دەزانین‪،‬‬ ‫لــە ســەرجەم ئەندامــان‌و الیەنگرانــی‬ ‫یەكێتیــی نیشــتمانی كوردســتان كار‬ ‫لەســەر گێڕانــەوەی ئۆرگانەكانــی نــاو‬ ‫یەكێتیــش بكەن‪ ،‬كە پێشــتر لە رێگای‬ ‫كۆنگرەوە متمانەی وەرگرتوە‪ ،‬باشــترین‬ ‫چارەســەر بۆ ئەم دۆخەی ئێســتای ناو‬ ‫یەكێتیی ئەوەیە‪ ،‬كە كاتی كۆنگرە دیاری‬ ‫بكاتــەوە و كۆنگرەی خۆی ببەســتێت‪،‬‬ ‫ئەمــەش بڕیارێكی بوێرانــەی دەوێت لە‬ ‫الیــەن مەكتەبی سیاســی‌و ئەنجومەنی‬ ‫ســەكردایەتییەوەو ئەنجومەنــی ناوەند‪،‬‬ ‫چونكە دۆخــی ناو یەكێتیی چەند ئاڵۆز‬ ‫بێت‪ ،‬ئەزمونی هەرێمی كوردستان بەرەو‬ ‫ئاقاری خراپتر دەڕوات‪.‬‬ ‫لــە كۆتاییــدا‪ ،‬هیواداریــن و داوا لــە‬ ‫هەمو دۆســتان‌و الیەنگران‌و ئەندامانی‬ ‫یەكێتیــی دەكەیــن كە رێبــازی چەپكە‬ ‫گوڵەكــەی مامی گەورەمــان ون نەكەن‬ ‫‌و پاراســتنی یەكڕیزیــی یەكێتیــی ‌و‬ ‫پاراستنی مافەكانی بپارێزن‪.‬‬

‫بنێــن‪ ،‬ئــەوا دۆخەكــە لەئێســتا خراپتــر‬ ‫دەبێت‌و باشتر نابێت»‪.‬‬ ‫ناوبراو‪ ،‬ئاماژەی بەوەشكرد‪ ،‬تاكو ئێستا‬ ‫هیچ زەمینەسازییەك بۆ كۆبونەوەی پێنج‬ ‫قۆڵی‌و كۆبونەوەكانی دیكە نەرەخســاوە‪،‬‬ ‫دانوســتان پێویســتە‪ ،‬بۆ ئــەوەی بتوانین‬ ‫كێشــەكان چارەســەر بكەین‪ ،‬بــەاڵم ئایا‬ ‫ئیــرادەی بەهێز هەیە بۆ چارەســەركردنی‬ ‫قەیرانــەكان؟ ئایــا ئەم پارتە سیاســیانە‬ ‫بەتایبەتــی یەكێتی‌و پارتی دێنە پێشــەوە‬ ‫بۆ ئەوەی هەرێمەكەمان بكەینە هەرێمێك‪،‬‬ ‫دامەزراوەكان‌و كاریگەری حزبی بەسەرەوە‬ ‫نەمێنێت‪.‬‬

‫كۆمەڵ‪:‬‬ ‫سورین لەسەر هەڵویستەكامنان‬

‫هــاوكات ئەندامێكــی ســەركردایەتی‬ ‫كۆمەڵــی ئیســامی‪ ،‬لەلێدوانێكــی‬ ‫رۆژنامەوانیــدا رایگەیانــد‪ ،‬وەك بڕیــاری‬ ‫فەڕمــی ســەركردایەتی كۆمــەڵ تائێســتا‬ ‫لەگەڵ پێكهێنانی حكومەت‌و جێبەجێكردنی‬ ‫پــڕۆژەی پێكهێنانــی ئــەو حكومەتــە‬

‫كاتیەداین‌و پشــتیوانی لێدەكەین‌و سورین‬ ‫لەســەر هەڵوێســتەكانمان‪ ،‬هەركاتێكیش‬ ‫بەپێویســتمانزانی‌و بزانیــن بەرژەوەنــدی‬ ‫گشتیی لەوەدایە لەو پڕۆژەیە بكشێینەوە‪،‬‬ ‫ئەوا بڕیاردان ئاسانە‪.‬‬ ‫ســەلیم كۆیــی‪ ،‬وتیشــی « ئەگەر كات‬ ‫گونجــاو بێــت‪ ،‬پێمانوایە دەبێت هەرســێ‬ ‫هەڵبژاندنــی پارلەمــان‌و ســەرۆكایەتی‬ ‫هەرێــم‌و ئەنجومەنــی پارێزگاكانی هەرێمی‬ ‫كوردســتان پێكەوەبكرێن‪ ،‬ئەگەر نەشكرا‪،‬‬ ‫پارلەمان‌و ئەنجومەنی پارێزگاكان‪ ،‬كە زۆر‬ ‫گرنگــن بۆ خەڵــك‌و نوێنەرایەتی‪ ،‬پێكەوە‬ ‫بكرێن»‪.‬‬ ‫ئەنجومەنــی شــورای بزوتنــەوەی‬ ‫ئیسالمیش لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندوە‪،‬‬ ‫لــە بەردەمــی حكومەتێكی بــێ تواناو بێ‬ ‫ئیــرادەدا تەنهــا دوو چارەســەر هەیــە‪،‬‬ ‫هەڵوەشــاندنەوەی حكومــەت‌و پێكهێنانی‬ ‫حكومەتێكــی كاتــی‪ ،‬یــان ئەنجامدانــی‬ ‫هەڵبژاردنــی پێشــوەختە‪ ،‬بزووتنــەوەی‬ ‫ئیســامی بــژاردەی دووەمیان بە باشــتر‬ ‫دەزانێــت بــۆ ئــەم قۆناغــەو كابینــەی‬ ‫هەشــتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان‬

‫شكســتخواردووترین كابینەی ســەردەمی‬ ‫حوكمڕانی كوردســتانەو لە سەردەمی ئەم‬ ‫حكومەتــەدا هەرێمــی كوردســتان نغرۆی‬ ‫دەیان قەیرانی گەورە كراوە»‪.‬‬

‫هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەگەرێكی‬ ‫بەهێزە‬

‫یەكێــك لە خاڵــە ناكۆكەكانــی نێوان‬ ‫الیەنەكانــی هەرێمــی كوردســتان‌و‬ ‫حكومەتی هەرێمی كوردســتان مەسەلەی‬ ‫دیاریكردنــی رۆژی هەڵبژاردنەكانــی‬ ‫هەرێمــی كوردســتانە‪ ،‬چونكــە چەنــد‬ ‫بۆچونێك لەســەر ئەو پرسە بونی هەیە‌و‬ ‫تــا ئێســتا نەتوانــراوە یەكالبكرێتــەوە‪.‬‬ ‫بەاڵم بەپێی هەندێك زانیاری كە دەســت‬ ‫«چاودێــر» كەوتون‪ ،‬پارتــی دیموكراتی‬ ‫كوردستان لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی‬ ‫پێشــوەختەدایە‌و رەنگــە ئەمــەش‬ ‫رەنگدانەوەی بەســەر بڕیــاری حكومەتی‬ ‫هەرێمــی كوردســتانەوە هەبێت لەســەر‬ ‫دیاریكردنــی وادەی هەڵبــژاردن‪ ،‬بــەو‬ ‫پێیەی سەرۆكی حكومەت الی پارتییە‪.‬‬

‫بەهۆی هاتنی حەشدی شەعبییەوە‬

‫داعش لە ناوچە دابڕێنراوەكان‬ ‫خۆی رێكدەخاتەوە‬ ‫فەرماندەیەكی پێشمەرگە‪ :‬وا دەردەكەوێت كە حەشد‌و داعش دژی‬ ‫كورد رێككەوتنیان كردبێت‬ ‫چاودێر‪ -‬نزار جەزا‬ ‫پــاش كشــانەوەی هێــزی‬ ‫پێشــمەرگە لەناوچە دابڕێنراوەكان‌و‬ ‫جێگرتنەوەیان بەحەشــدی شەعبی‌و‬ ‫ســوپای عێــراق‪ ،‬چەكدارانــی داعش‬ ‫دۆخەكەیان بەهەلزانیوە‌و لەئێســتادا‬ ‫خەریكــی خۆڕێكخســتنەوەن‪ ،‬بەپێی‬ ‫زانیارییەكانــی (چاودێر)یش‪ ،‬داعش‬ ‫لەو ناوچەیە خــۆی بەهێزكردۆتەوە‌و‬ ‫بەئاشــكرا جموجۆڵیــان هەیــەو‬ ‫هاواڵتیان دەیانبینــن‪ .‬لەمبارەیەوە‪،‬‬ ‫فەرماندەی لیوای ســێی پێشــمەرگە‬ ‫لەگەرمیان‪ ،‬ئاشــكرایدەكات‪ ،‬بەهۆی‬ ‫نەبوونــی هێزەكانی پێشــمەرگە‌و بێ‬ ‫توانایی چەكدارانی حەشدی شەعبی‌و‬ ‫رێككەوتنی چەكدارانی داعش لەگەڵ‬ ‫حەشدی شــەعبی‪ ،‬داعش لەناوچەكە‬ ‫خــۆی بەهێزكردۆتــەوەو لەئێســتادا‬ ‫ژمارەیان ‪ 70‬بۆ ‪ 80‬كەس دەبێت‪.‬‬ ‫فەرماندەی لیوای سێی پێشمەرگە‬ ‫لەگەرمیــان‪ ،‬بە(چاودێر)ی راگەیاند‪،‬‬ ‫هەتا ئــەو كاتەی هێزی پێشــمەرگە‬ ‫لــەو ســنورەدابوو‪ ،‬داعــش نەیتوانی‬ ‫خــۆی بەهێــز بكاتەوە‪ ،‬بــەاڵم پاش‬

‫ئەوەی هێزی پێشــمەرگە لەناوچەكە‬ ‫نەمــاو حەشــدی شــەعبی چــووە‬ ‫ناوچەكــەوە‪ ،‬چەكدارانــی داعــش‬ ‫رێگەیان بۆ خۆشــبوو تاوەكو خۆیان‬ ‫بەهێزبكەنــەوە‪ ،‬هەربۆیــە ئێســتا‬ ‫خۆیــان كۆكردۆتــەوە‌و نزیكــی ‪70‬‬ ‫تاكو ‪ 80‬چەكــدار دەبن‪ ،‬كە بەرۆژی‬ ‫ڕوونــاك دەبینرێــن‌و جموجۆڵیــان‬ ‫هەیە‪ ،‬بەجۆرێــك لەماوەی رابردوودا‬ ‫دوو كادری یەكێتییان شەهید كرد‪.‬‬ ‫عەمیــد روكن نەجمەدیــن عومەر‪،‬‬ ‫باسی لەوەشــكرد‪ ،‬ئەو كاتەی هێزی‬ ‫پێشــمەرگە لەســنورەكە هەبــوو‪،‬‬ ‫ژمــارەی چەكدارانــی داعــش لــە‬ ‫پەنجەی دەســت تێپــەڕی نەدەكرد‪،‬‬ ‫بەاڵم لەئێستادا ژمارەی چەكدارەكان‬ ‫رۆژ لــەدوای رۆژ لەزیادبونــدان‌و‬ ‫هێــزی پێشــمەرگەش لــەوێ نییــە‪،‬‬ ‫تاكــو ئۆپەراســیۆن ئەنجامبــدەن‌و‬ ‫لەناویانبــەرن‪ ،‬حەشــدی شــەعبیش‬ ‫ئۆپەراســیۆن نــاكات‌و تواناشــی‬ ‫نییــە‪ ،‬لەبەرئــەوەی وادەردەكەوێــت‬ ‫كــە رێككەوتنێك هەبێــت‪ ،‬كە كورد‬ ‫لەناوچەكــە دەربــەدەر بكــەن‌و ئەو‬ ‫كەســانەی پەیوەندییــان لەگــەڵ‬ ‫پێشمەرگە هەیە‪ ،‬تیرۆریان بكەن‪.‬‬

‫لەبــارەی چۆنێتــی رێگریكــردن‬ ‫لەخــۆ رێكخســتنەوەی چەكدارانــی‬ ‫داعش لەناوچەكــە‪ ،‬ناوبراو ئاماژەی‬ ‫بــەوەدا‪ ،‬چارەســەر ئەوەیــە‪ ،‬هێزێ‬ ‫پێشــمەرگە‌و ســوپای عیــراق‬ ‫بەهاوبەشــی ئۆپراســیۆنێك بــۆ‬ ‫ســەریان ئەنجامبــدەن‪ ،‬یاخــود‬ ‫هێزەكانی پێشــمەرگە بگەڕێنەوە ئەو‬ ‫ناوچانەی پێشــتر لێی بوون‌و ئێستا‬ ‫چۆڵیــان كردووە‪ ،‬لەبــەر ئەوەی ئەو‬ ‫كاتەی هێزی پێشــمەرگە لەوێ بوو‪،‬‬ ‫داعــش نەبــوو‪ ،‬چەنــد چەكدارێــك‬ ‫هەبــوون بــەاڵم لەناوبــران‪ ،‬بــەاڵم‬ ‫ئێستا بەبەرچاوی خەڵكەوە دەڕۆن‌و‬ ‫دەبینرێن‪.‬‬ ‫بەپێــی ئــەو زانیارییانــەی‬ ‫بە»چاودێر» گەیشتوون‪ ،‬پاشماوەی‬ ‫چەكدارانــی داعــش لەناوچەكانــی‬ ‫گەرمیــان‌و دوزخورماتــوو لەهەوڵــی‬ ‫خــۆ رێكخســتنەوەدان‌و ژمارەیــان‬ ‫روو لەزیادبوونــە‪ ،‬هــاوكات چەنــد‬ ‫فڕۆكەیەكــی ســەربازیش رۆژانــە‬ ‫ســەردانی ئــەو ناوچەیــە دەكــەن‪،‬‬ ‫كــە گومــان دەكرێــت پاشــماوەی‬ ‫چەكدارانی داعشی لێ بێت‪.‬‬


‫ذمارة (‪ )636‬دووشەممە ‪2017/12/4‬‬

‫وتار‬

‫‪info_chawder@yahoo.com‬‬

‫‪4‬‬

‫‪25‬ی نۆڤەمبەر‬ ‫رۆژی نیشاندانی قوربانیی ئەقڵە توندئاژۆكان نییە‬

‫لەتیف حسێن‬ ‫لە راســتیدا من بــاوەڕم وایــە میكانیزمی‬ ‫كاركردنمــان لــە رۆژی ‪ 25‬نۆڤەمبــەر كە بە‬ ‫هەڵمەتــی ‪ 16‬رۆژەی بەرەنگاربونــەوەی‬ ‫توندوتیــژی دژی ئافرەتــان و ژنان لە جیهان‬ ‫و كوردستانیش ناســراوە‪ ،‬تووشی هەڵە یان‬ ‫كەموكورتــی یان هەر شــتێكی تری ناو بنێن‬ ‫بووین‪.‬‬ ‫ئێمە دەزانین خوشــكانی میرابیڵ تووشی‬ ‫توندوتیــژی كوشــتن بوونــەوە بۆیــە ئــەم‬ ‫رۆژە دیاریكــرا بــە رۆژی بەرەنگاربونــەوەی‬ ‫توندوتیــژی و بــە دواییــدا بڕیــاری ‪1325‬ی‬ ‫نەتەوە یەكگرتووەكانی بەدواداهات‪ ،‬كە ئامانج‬ ‫لــەم رۆژە بەگژداچوونــەوەو رەتكردنــەوەی‬ ‫توندوتیژییــە دژی ژنــان‪ ،‬ئەمــەش لە پێناو‬ ‫بەدیهێنانی كۆمەڵگەیەكی تەندروست و دوور‬ ‫لە هەموو ئەو جیاكاری و هەاڵواردنەی كە بە‬ ‫هۆی رەگەزەوە هەڕەشــە لە ســەر ئاسایشی‬ ‫تاك و كۆمەڵگە دەكات‪.‬‬

‫بەداخــەوە لــە كوردســتان یادكردنــەوەو‬ ‫چاالكییەكانی تایبەت بەم رۆژە وەك چاالكی‬ ‫و مەراســیمی ســاڵیادو چلــەی مردووەكانی‬ ‫لێهاتووە‪ .‬بۆیە جێی خۆیەتی بپرســین ‪25‬ی‬ ‫نۆڤەمبەرو ســاڵیادو یادكردنەوەی خوشكانی‬ ‫میرابیڵــە‪ ،‬یــان نەخێــر رۆژی ئیدانەكردنــی‬ ‫توندوتیژی و دژی كردارەكەیە؟‬ ‫چونكــە ئــەوەی لــە چاالكییەكانــدا لــە‬ ‫ماوەكانــی رابــردوودا بەرچــاو دەكــەون و‬ ‫میدیاكان و خەڵكیش تەركیزی دەخەنە سەر‪،‬‬ ‫ئەو ئامارو داتایانەیە كە دژی ژنان و ئافرەتان‬ ‫تۆماركــراون و لــە م رۆژەدا دەخرێنەڕوو‪ ،‬كە‬ ‫ئەمەش ئــەو رەنگدانــەوەو وێنەیە دروســت‬ ‫دەكات كــە ‪25‬ی نۆڤەمبەر رۆژی نیشــاندانی‬ ‫قوربانیدانی ژنانە‪ ،‬رۆژی نیشاندانی ئەو زوڵم‬ ‫و زۆرەیــە كــە لە ژنان و كچــان و ئافرەتانی‬ ‫ئێمە دەكرێت‪.‬‬ ‫بــە بــاوەڕی مــن ئەگەرچــی تەركیــز‬ ‫خستنەســەر ئامارەكان بەم شێوەیەی ئێستا‬ ‫بە باش نابینم‪ ،‬بەاڵم دەتوانرێت لەبری ئەمە‬ ‫بابەتەكە پێچەوانە بكرێتەوە‪ ،‬میكانیزمەكان‪،‬‬ ‫هۆكارەكان‪ ،‬مەترســیەكانی پشت توندوتیژی‬ ‫فۆكەســی زیاتری بخرێتە ســەرو كار بكەین‬ ‫بــۆ ئــەوەی خەڵــك تــ ‌ێ بگەیەنرێــت یــان‬ ‫هۆشیار بكرێتەوە بەچ شێوەیەك رووبەڕووی‬ ‫توندوتیــژی دەبنــەوەو چــۆن دەتوانیــن‬ ‫توندوتیژی كەم بكەینەوە‪.‬‬ ‫قەیران و كێشــە سیاسیی و ئابورییەكانی‬

‫هەرێمی كوردســتان لەم دوو ســـ ‌ێ ســاڵەی‬ ‫رابــردوودا‪ ،‬هــۆكاری ســەرەكی و دیــارن لە‬ ‫بەرزكردنــەوەی رێژەكانــی توندوتیــژی و‬ ‫كوشتن و خۆكوشتن و كێشە خێزانییەكاندا‪،‬‬ ‫كە بەشــێكیان لەم توندوتیــژی و تاوانانەی‬ ‫كــە دەكر ‌ێ بڵێیــن هۆكارەكــەی جێندەرین‪،‬‬ ‫ئەگەرچی تا ئێســتا لە كوردستان نەتوانراوە‬ ‫بە شێوەیەكی وردو دەقیق لێكۆڵینەوە بكرێت‬ ‫لەم توندوتیژیانەی كە ئەنجامدراون كە ئاخۆ‬ ‫هۆكارەكــەی جێندەرییــە یان هــۆكاری تری‬ ‫لــە پشــتەوەیە؟‪ ،‬بــەاڵم هــەر هۆكارێك لەو‬ ‫هۆكارانە بێت پاســاو هێنانــەوە نییەو جێی‬ ‫هەڵوێســتە لەســەر كردنــە‪ .‬ئەگەر ســەیری‬ ‫ئەم چەند ساڵەی رابردوی كوردستان بكەین‬ ‫توندوتیژییــەكان و حاڵەتەكانــی ســووتان و‬ ‫خۆكوشــتن لە ناو مندااڵن و پیــاوان و ژنان‬ ‫بە شێوەی مەترسیدار زیادیان كردووەو جێی‬ ‫مەترسین‪ ،‬ئەمەش نیشانەو بەڵگەی ئەوەیە كە‬ ‫ئێمە پێویستیمان بە جۆرێكی تر لە كاركردنە‬ ‫بــە ئاراســتەی كەمكردنــەوەی توندوتیــژی‬ ‫لەنــاو كۆمەڵگــەدا‪ ،‬چونكە هــەر جۆرێك لە‬ ‫توندوتیــژی بەرامبەر بە هەریەك لە منداڵ و‬ ‫پیاوو ژن كاریگەری لەسەر خێزان و كۆمەڵگە‬ ‫دەبێــت‪ .‬نەك حاڵەتەكانــی توندوتیژی ببنە‬ ‫ســەنگەرگرتنی چیــن و توێژەكانی كۆمەڵگە‬ ‫لەیەكتری وەك ئەوەی یەكێتی پیاوان ئامارو‬ ‫داتاكانی توندوتیژی بەرامبەر بە پیاوان بخاتە‬ ‫نــاو میدیاكانــەوە‪ ،‬وەك وەاڵم و پەرچەكردار‬

‫بەرامبەر بە ئامارەكانی ژنان بەكار بهێنرێت‪.‬‬ ‫بەســتنەوەی قەیرانی سیاســی و ئابوری‬ ‫هەرێــم لــەم قســانەی منــدا لــەم رۆژەدا بۆ‬ ‫ئەوەیــە تــ ‌ێ بگەیــن كــە قەیرانی سیاســی‬ ‫و تەنانــەت حزبیــش كاریگــەری خراپــی‬ ‫لەســەر كێشــە خێزانیــەكان و نێوانی ژن و‬ ‫مێــرد هەبــووە‪ ،‬بینیومانە لە بانگەشــەكانی‬ ‫هەڵبژاردنــدا لــە ملمالنێــی حزبەكانــدا لــە‬ ‫كوردســتان بەروونی دەردەكەوێت كە كاتێك‬ ‫پەیوەنــدی حزبــەكان جــۆرو تەبایــە لەگەڵ‬ ‫یەكتری پەیوەندی ژن و مێردیش وەك ئەوان‬ ‫دەبێت ئەگەر بەپێچەوانەوە بوو ئەوا ئەوانیش‬ ‫پەیوەندییەكانیــان خــراپ دەبێــت‪ ،‬تەنانەت‬ ‫زۆرجار یاریی و وەرزشیش كاریگەری لەسەر‬ ‫پەیوەندییەكان دروست دەكات‪.‬‬ ‫قەیرانــی داراییــش ئــەوە بابەتێكــی‬ ‫گرنگەو لە ئێســتادا كاریگەری راســتەوخۆی‬ ‫لەســەر كێشــەكانی ناو خێــزان و كۆمەڵگە‬ ‫دروستكردووە‪ ،‬كە نامەو ‌ێ لەوە زیاتر لەسەر‬ ‫ئــەم بابەتە بدوێــم‪ ،‬ئەركی ئێمــە كاركردنە‬ ‫بــۆ كەمكردنەوەی توندوتیژیی و نیشــاندانی‬ ‫ئامــرازو میكانیزمەكانــی بەرەنگاربونــەوەی‬ ‫توندوتیژییــە‪ ،‬بەرەنــگاری بەمانــا توڕەكەی‬ ‫نــا كە بــە داخــەوە كاتێك باس لە وشــەی‬ ‫«بەرەنــگاری» دەكەیــن وەك ئــەوە دێتــە‬ ‫بەر گو ‌ێ كە بــە چەكەوە ئامادەباش بین بۆ‬ ‫شەڕكردن بەرامبەر توندوتیژی‪.‬‬ ‫بەداخەوە ئێستا لە كوردستان پێش ئەوەی‬

‫هەوڵی ئەوە بدەین كە لە رێگەی هزرو تێڕوانین‬ ‫و روانینمان بۆ ژنان و كچان ‪ ،‬واتە بەر لەوەی‬ ‫كار لەسەر گۆڕینی ئەقڵی توندوتیژیخوازانەی‬ ‫پیاوان و كۆمەڵگە بكەین هاتین لەرێی یاساوە‬ ‫مامەڵەمان لەگەڵ ئــەم بابەتە كرد‪ ،‬ئەمە بە‬ ‫مانــای ئەوە نییە كە یاســا هیــچ نەبێت یان‬ ‫كاریگــەری نەبێت‪ ،‬بە پێچەوانەوە دەرچوونی‬ ‫هەموو ئەو یاســاو بڕیارنامە نێودەوڵەتیانەی‬ ‫كە دەركراون وەك دەســتكەوت لێی دەڕوانم‪،‬‬ ‫بــەاڵم مەبەســتمە ئــەوە بڵێــم كــە گۆڕینی‬ ‫ئەقڵیەتــی كۆمەڵگــە زەروری تر بوو‪ ،‬ئەگەر‬ ‫ئەمەمان بكردایە ئێســتا ســەرباری یاساكان‬ ‫و ســەرباری رێوشــوێنە یاســاییەكان هێشتا‬ ‫توندوتیژیــەكان لەبەرزبونــەوەدا نەدەبوون‪،‬‬ ‫ســەبارەی ئەوەش قەیرانی ژیان و گوزەرانی‬ ‫خەڵكــی و خێزانــەكان لــە پەیوەســت بەم‬ ‫بابەتــەوە فەرامۆشــكراوە كە بە بــڕوای من‬ ‫قەیرانــی دارایی و خراپــی گوزەرانی خەڵكی‬ ‫پشــكی شــێری لــە بەرزكردنــەوەی رێژەی‬ ‫توندوتیژییەكان و كێشە خێزانیەكان هەیە‪.‬‬ ‫ئێمــە دەتوانیــن لەرێی ئەو یاســایەی كە‬ ‫هەمانــە بزانین چەنــد توندوتیــژی بەرامبەر‬ ‫بــە ژنان كراون‪ ،‬دەشــزانین دەرئەنجامەكانی‬ ‫ئــەو توندوتیژیانــە لەســەر ژنــە یــان پیاو‬ ‫چەنــدەو چۆنــە؟ بــەاڵم هێشــتا دڵنیانیــن‬ ‫لەوەی كە ئەو توندوتیژیانە كە تا ئێســتاش‬ ‫شــاردراونەتەوەو ناگەنــە لیســتی ئامارەكان‬ ‫چەندن و هۆكارەكەی چین؟ سكااڵكانی ژنان‬

‫لە دەست توندوتیژیەكانیش رۆژ لە دوای رۆژ‬ ‫زیــاد دەبن ئەگەرچی هێشــتا ســكااڵكردن و‬ ‫دەنگی نا بەرزكردنەوەی ژنان وەك پێویست‬ ‫نییــە‪ ،‬هەروەهــا ســكااڵكانیش كۆتایــی بە‬ ‫توندوتیژیەكان ناهێنن‪.‬‬ ‫بۆ ئێستا چی بكەین باشە‪:‬‬ ‫هەڵمەتی نیشتمانی و بەردەوام نەك تەنها‬‫لە رۆژێك یان چەنــد رۆژێكدا ئەم بابەتەمان‬ ‫بیر بكەوێتــەوە‪ ،‬چونكە توندوتیژی بەردەوام‬ ‫لەگــەڵ زۆرێك لــە وانە دەژی كــە باوەڕیان‬ ‫پێیەتی‪.‬‬ ‫میدیا‪ ،‬پێویستە رۆڵی میدیا بە ئاراستەی‬‫كەمكردنــەوەو النیكــەم كەمكردنــەوەی‬ ‫توندوتیــژی هان بدرێت‪ ،‬چونكــە دەزانین تا‬ ‫ئــەم چركە ســاتەش میدیا رۆڵــی خراپی لە‬ ‫روماڵی پرســەكانی ژناندا هەیەو نەبۆتە هۆی‬ ‫كەمكردنەوەی توندوتیژی‪.‬‬ ‫پــەروەردە‪ ،‬ئەمەش یەكێكە لەو فاكتەرە‬‫سەرەكیانەی كە بەهۆیەوە تا ئێستا نەتوانراوە‬ ‫رۆحــی توندوتیــژی بنەبڕ بكات‪ .‬پــەروەردە‬ ‫لەنــاو خێزان یان وەك سیســتمی پەروەردە‬ ‫لە قوتابخانەكاندا‪ ،‬كە دەتوانرێت لە رێگەیەوە‬ ‫كاریگەریی گەورە لەســەر بیــری توندوتیژی‬ ‫دابنێــت و منــداڵ لە ســەرەتاوە لەگەڵ بیرو‬ ‫هــزری ناتوندوتیــژی هــان بدەیــن و هەموو‬ ‫جیاوازی و هەاڵواردنە جێندەرییەكانیش بنەبڕ‬ ‫بكەین‪.‬‬

‫بۆچی تەنیا چیاكان دۆستمانن؟‬

‫بەرهەم كەڵهوڕی‬ ‫(تەنهــا چیــاكان دۆســتمانن)‪ ،...‬ئەمــە‬ ‫دورشــمی لە مێژینەیی بزاڤــی رزگاریخوازی‬ ‫نەتەوەیــی كــورد بــوە لــە زۆربــەی قۆناغە‬ ‫مێژوییــەكان‪ ،‬رەنگــە ئەمــەش لــە خــۆڕا‬ ‫نەگوترابێ‌‪ ،‬چونكە مێژوش ســەلمێنەری ئەو‬ ‫راســتیەن‪ ،‬هەرچەندە كــورد خودی خۆی لە‬

‫زۆر روداو و قۆناغەكانی مێژودا جار جارە ئەم‬ ‫رســتەیەی تێپەڕاندوەو لەبــەر هەر هۆكارێك‬ ‫بێــت‪ ،‬خــودی یاخــود بابەتــی‪ ،‬بــڕوای بەو‬ ‫ســوێندو وەعدو بەڵێنانە كردوە كە چ گەالنی‬ ‫دراوسێی كە كاتی خۆی خاوەن ئیمپراتۆڕیەت‬ ‫و دەسەاڵتی فراوان بون وەكو تورك و فارس‬ ‫و عــەرەب‪ ،‬چ زلهێزەكان بێــت‪ ،‬بەتایبەتیش‬ ‫لــە كۆندا ئینگلتەراو ســۆڤیەت‪ ،‬لە نوێشــدا‬ ‫ئەمەریكاو روسیا‪.‬‬ ‫كە داگیركەران خاكی كوردیان داگیركردوە‪،‬‬ ‫تەنها بە كوشتن و تااڵنی نەوەستاون‪ ،‬بەڵكو‬ ‫هەوڵــی ســڕینەوەو كاڵكردنــەوەی كلتــورو‬ ‫شوناســی كوردیشــیان داوە‪ ،‬بۆ نمونە ئاخر‬ ‫كــەی رەوایــە لە ناو جەرگەی كــوردەواری و‬ ‫خاكی كــوردان‪ ،‬شــوێن هەبن بــە ناوەكانی‬ ‫(قەرەداغ و قەرەچوغ و قەرە هەنجیرو قەرە‬

‫تەپەو قوشــتەپە و‪ ،)....‬كە ئەمانە هەمویان‬ ‫خاكی كوردن و پێشتر ناوی كوردیان هەبوەو‪،‬‬ ‫بــەاڵم ونكــراون بە مەبەســتی چەســپاندنی‬ ‫ناوە بیانییەكانیــان‪ ،‬هەروەكو (مەال جەمیل‬ ‫رۆژبەیانی)یش رایەكی لەم جۆرەی هەیە‪.‬‬ ‫كــورد ئەزمونێكــی تاڵــی هەیــە لەگەاڵ‬ ‫زلهێــزەكان‪ ،‬مێژوش دەیان جار خۆی دوبارە‬ ‫كردۆتــەوەو دوپاتــی ئەمەی كردۆتــەوە‪ ،‬بە‬ ‫تایبەتیــش لەگەل ئینگلیزو ئەمەریكا‪ ،‬دەیان‬ ‫نمونەی مێژویمان هەن‪ ،‬بۆ نمونە (ئیسماعیل‬ ‫بێشكچی) لە كتێبی ( تێزی تورك بۆ مێژو‪،‬‬ ‫تیــۆری زمانی خۆرو كێشــەی كورد) باســی‬ ‫ئەوە دەكات كە ساڵی (‪ )1930‬كوردی باشور‬ ‫داوای ئۆتۆنۆمیان كرد‪ ،‬بەاڵم ئینگلیزەكان لە‬ ‫رێگای سەربازی سەركوتیان دەكەن و پێیان‬ ‫دەڵێــن كە ئێــوە بەســتراونەتەوە بە رژێمی‬

‫پاشایەتی بەغداوە‪.‬‬ ‫هەروەها دكتۆر قاســملۆ لە (كوردســتان‬ ‫و كــورد) باس لــەوە دەكات كــە ئەمەریكاو‬ ‫بەریتانیــا رۆڵیــان هەبو لە شكســتپێهێنانی‬ ‫كۆماری مەهاباد‪.‬‬ ‫(رەفیق حیلمی) مەزنیش لە (االكراد منژ‬ ‫فجر التأریخ الی سنە ‪ )1920‬دەڵێت ‪( :‬كورد‬ ‫بــێ بەش بوە لە عەتف و ســۆزی دەوڵەتان‬ ‫و تەنانەت ئەو واڵتە ئیسالمیانەش كە ئەوان‬ ‫بەشێك بون تێیدا)‪.‬‬ ‫(مارگریــت كان)یــش لــە بەشــێك‬ ‫لەبیرەوەریەكانیدا دەڵێت‪( :‬كوردەكان لە سێ‌‬ ‫دەیەی كۆتایی ئیغرا كران و بەڵێنیان پێدرا لە‬ ‫الیەن ئینگلیزو روس و ئەمەریكا‪ ،‬پاشان ئەم‬ ‫بەڵێنانە جێبەج ‌ێ نەدەكران‪ ،‬واڵتان كوردیان‬ ‫بۆ بەرژەوەندیەكانی خۆیان بەكاردەهێنان)‪.‬‬

‫ســەرچاوەی تــرو روداوی تری مێژوی لەم‬ ‫چەشنەدا زۆرن‪ ،‬بەاڵم هەر هێندە دەرفەت بو‪.‬‬ ‫ئەوەی ماوە بیڵێم ئەوەیە ئەم هەڵوێستانەی‬ ‫زلهێزەكان لە كەمێك پێش ریفراندۆم و دوای‬ ‫ریفڕاندۆمی بیســت و پێنجــی ئەیلولی ‪2017‬‬ ‫دوبارەبونــەوە‪ ،‬دوبــارە زلهێزەكان پشــتیان‬ ‫لــە كــورد كــردەوە و رویــان لــە حكومەتی‬ ‫ناوەنــد كرد‪ .‬هەڵوێستەكانیشــیان رون بون‪،‬‬ ‫چ لە پێــش ریفرانــدۆم‪ ،‬چ دوای ئەنجامدانی‬ ‫ریفراندۆم‪.‬‬ ‫زلهێزەكان و هەمو دونیاش باش دەزانن كە‬ ‫مافی چارەی خۆنوسین‪ ،‬مافێكی زۆر رەوایەو‬ ‫هەمو نەتەوەیەك مافی ئەوەی هەیە چێژ لەو‬ ‫مافــە بكات‪ ،‬ئەمەش هەر خــودی زلهێزەكان‬ ‫دانیان پیاناوە بە بونی كۆمەڵ ‌ێ دەقی یاسایی‬ ‫كە ئێستا دەرفەت نیە ئاماژەی پێبكەین‪.‬‬

‫دەبــو ئــەم الیەنــە (پەیوەنــدی ئاڵۆزی‬ ‫سیاســی كوردو زلهێزەكان بە درێژایی مێژو)‬ ‫لــە الیــەن كۆمەڵێــك دەزگای ئەكادیمــی و‬ ‫توێژنەوەی سەنتەرە ئەكادیمیەكانەوە سەدان‬ ‫توێژینەوەی لەسەر بكرایە كە ئاخۆ بۆچی لەم‬ ‫خاڵەدا كورد هەنگاو نانێت بەرەو پێشــەوەو‬ ‫ئــەم بابەتە چەق بەســتوەو هــەر بەم چەق‬ ‫بەستویەش دەمێنێتەوە‪ .‬ئەوكات دەگەیشتین‬ ‫بە دەرەنجامێك و دەب ‌و بە بەرچاو رونیەكیش‬ ‫بۆ سیاسی كوردی‪.‬‬ ‫بۆیە ریفڕاندۆمی بیســت و پێنجی ئەیلولی‬ ‫‪2017‬و پشــتكردن لــە كــوردو روكــردن لــە‬ ‫بەغدا لــە الیەن واڵتە زلهێــزەكان بەتایبەتی‬ ‫ئەمەریــكاو واڵتــە دراوســێكانیش‪ ،‬وایــان‬ ‫لێكردین بگەڕێینەوە سەر وتە مەشهورەكەمان‬ ‫كە دەمانگوت (تەنها چیاكان دۆستمانن)‪.‬‬

‫نەریتی ئیسالمی وەك ئاستەنگی گەشەی كۆمەاڵیەتی‬

‫ئاری ئازاد‬ ‫مــرۆڤ بۆئەوەی دیــاردەو روداوەكان وەك‬ ‫خــۆی لە واقعدا چۆن هەیەو لە حاڵی گۆڕاندا‬ ‫ببینێت‪ ،‬پێویستی بە میتۆدێكی بابەتییانە لە‬ ‫بیركردنــەوەدا هەیە بە تایبەت لە ســەردەمی‬ ‫پێشــكەوتنی ژیاندا لە هەمو ســەردەمەكانی‬ ‫پێشوتر زیاتر پێویستیمان بە میتۆدێكی وەها‬ ‫لە بیركردنەوەدا هەیە كە بچێتە بنج و بناوانی‬ ‫هەر دیاردەو روداوێك‪ ،‬ئەویش بە پشتبەستن‬ ‫بــە لۆژیكی ئــاوەز و عەقڵ و زانســتەكان لە‬ ‫هۆكارە بنەڕەتییەكانی بكۆڵینەوە‪.‬‬ ‫ئەگــەر بەم میتۆدی بیركردنەوەیە بڕوانینە‬ ‫دیــاردەی هۆشــیاری كۆمەاڵیەتــی یــان بــە‬

‫شــێوەیەكی دیكەو لە روانگەی زانســتییەوە‬ ‫هۆشــیاری كۆمەاڵیەتی بخوێنینــەوە ئەوا ئەو‬ ‫راســتییەمان بــۆ روندەبێتــەوە كــە بەرهەم‬ ‫و دەســكەوتی ملیۆنەهــا ســاڵی پرۆســەی‬ ‫ملمالنێی كۆمەڵگــەی مرۆڤە لەگەڵ دەوروبەر‬ ‫و لەناوخۆیدا‪ ،‬لە پێناو مانەوەو باشــتركردنی‬ ‫ژیان و گەشەی كۆمەاڵیەتیە‪.‬‬ ‫بــۆ كۆمەڵــی ئێمە لــە كوردســتان‪ ،‬وەك‬ ‫كۆمەڵگەیەكــی موســڵمان پێویســتمان بــە‬ ‫گەشــە و هۆشــیاری زیاتــری كۆمەاڵیەتــی‬ ‫هەیەو پێویستیشــە ســەرەتا لە هۆكارەكانی‬ ‫دواكەوتویــی كۆمەڵگەكەمــان بكۆڵینــەوە و‬ ‫دیارییان بكەین و هەروەها هەوڵی دۆزینەوەی‬ ‫رێگاكانی ئەو پێشكەوتن و گەشەسەندنە وەك‬ ‫كۆمەڵگەیەكی رۆژهەاڵتی و ئیســامی بدەین‪،‬‬ ‫بۆ ئەمانەش پێویستییەكی گرنگە ئێمەی تاكی‬ ‫كورد بەدەر لە هۆشــیاری زیاتر لە بوارەكانی‬ ‫تری ژیان و زۆر الیەنی تری كۆمەاڵیەتی ئەوا‬ ‫پێویســتە ســەرەتا تێگەیشــتن و هۆشیاری‬ ‫زیاترمــان لەبــارەی ئاینەكەمانــەوە هەبێت و‬ ‫لەم ســۆنگەیەوە پێویستییەكی گرنگە ئاینی‬

‫ئیســام وەك خۆی بناسین‪ ،‬چونكە تەنها لە‬ ‫خوێندنەوەیەكی زانســتی و بابەتییانە رۆڵ و‬ ‫رەنگدانەوەكانی لە بەرەوپێشچونی كۆمەڵگەی‬ ‫كوردستاندا بەرەو كۆمەڵگەیەكی شارستانی و‬ ‫مەدەنی و ئازاد و یەكسان دەناسین‪.‬‬ ‫كۆمەڵگــەی كــوردی پێویســتە لەپێنــاو‬ ‫گەیشــتن بــە پێشــكەوتن و گۆڕانــكاری‬ ‫لــە بیركردنــەوە و ئایدیــا و بیروبــاوەڕدا‬ ‫دەســتبەرداری هەنــدێ بیروەبــاوەڕی تونــد‬ ‫و وشــك و داخراوی ئاینی بێــت‪ ،‬واتا ئەگەر‬ ‫بێتــو كۆمەڵگەی كــوردی هێندە وابەســتەی‬ ‫ئــەو بیركردنــەوە ئاینییــە داخــراوە بێت كە‬ ‫پێموایە كۆمەڵگەی كوردی بەراورد بە هەندێ‬ ‫كۆمەڵگــەی تری ئیســامی زیاتر بەســەریدا‬ ‫زاڵە‪ ،‬دەبێتە هۆكار و فاكتەرێك بۆ دواكەوتنی‬ ‫زیاتــری كۆمەڵگەی كــوردی لە هەندێ بواری‬ ‫ســەرەكی ژیان و كاریگــەری نەرێنی زیاتری‬ ‫دەبێت بەسەر بیر و فیكر و جیهانبینی تاكی‬ ‫ئەم كۆمەڵگەیە و هەروەها لەو پێشــكەوتن و‬ ‫گۆڕانكارییانــەش بەجێدەمێنین كە لە هەندێ‬ ‫واڵت و كۆمەڵگەی تردا دێنەكایەوە‪.‬‬

‫نمونــەی ئــەم بیركردنەوانە لــە وتاربێژی‬ ‫مینبــەری مزگەوتــەكان و بیر و هزر و رەفتار‬ ‫و هەڵســوكەوتی نوســینی زۆربەی نوسەرانی‬ ‫هاوسۆز و هاوبیری ئەم ئاینە و كاریگەرییەكانی‬ ‫لەســەر تاكی كوردی موسڵمان و رۆچونی بۆ‬ ‫ناو بیر و هزری تاكی كۆمەڵگە و ئەو لێكەوتە‬ ‫خراپانــەی بە هۆیەوە بونەتــە مایەی زۆرێك‬ ‫لە ئاشــوبەكانی ئەم كۆمەڵگەیــە و هەروەها‬ ‫كاردانــەوەی خراپــی مــەال و وتارخوێــن و‬ ‫زانایانی ئاینی و حزبی ئیســامی و زۆرینەی‬ ‫تاكــی موســڵمانی ئەم كۆمەڵگەیــە بەرامبەر‬ ‫نەیارانــی ئایــن و ئاتەیســت و رەخنەگــران‬ ‫و ئیدانەكردنیــان بــە خراپتریــن و توندترین‬ ‫شــێوازی دور لــە هەمــو عورف و عــادەت و‬ ‫نەریتێكی دور لە شارســتانییەت و بنەماكانی‬ ‫مرۆڤایەتــی و ناكــۆك لەگــەڵ كۆمەڵگەیەكی‬ ‫هاوچەرخدا دەردەكەوێت‪.‬‬ ‫ئەمانــەش هەمــوی هۆكارەكــەی زادە و‬ ‫رەنگدانــەوەی ســەردەم و عەقڵییەتێكــی‬ ‫نەگۆڕە كە ناتوانرێت لەگەڵ ئەم ســەردەمەدا‬ ‫بگونجێنرێــت‪ ،‬چونكــە زادەی بیــری مرۆڤی‬

‫ئازادیخواز و پێشــكەوتنخواز و یەكســانیخواز كوردستان‪-‬یشدا دەبو‪.‬‬ ‫بۆیە لە ســۆنگەی بینین و تێگەیشتن لەم‬ ‫و مرۆڤدۆســت و راســتگۆ لەگــەڵ خــۆی و‬ ‫كۆمەڵگەكــەی بــە تایبــەت لەم ســەردەمەدا واقعە بە میتۆدێكــی بابەتییانە و خوێندنەوە‬ ‫و وردبینــی زیاتــر بۆ نەریتەكانی ئیســام و‬ ‫بەدەرە لە بیروباوەڕی نەگۆڕ و چەقبەستو‪.‬‬ ‫مــن پێموایە بیروباوەڕی ئاینــی وا تێكەڵ مێژوی ســەردەمەكەی و دونیابینی ئەم ئاینە‬ ‫بــە نەریتی كۆمەڵگــەی كــوردەواری بوە كە بــۆ ژیانی مــرۆڤ و دەركەوتنی راســتییەكان‬ ‫رێی زۆرێك لە الیەنە پێشــكەوتوەكانی ژیانی لــەم رێگەیەوە‪ ،‬پێمــان دەڵێــت ناكرێت لەم‬ ‫كۆمەڵگەی لێگرتوە! واتا دیوێك یان بۆشاییەكی ســەردەمە جیهانگیــر و عەولەمەیەدا هێشــتا‬ ‫وای بۆ خۆی نەهێشتۆتەوە كە جێگەی هەند ‌ێ نەریتێكــی چەقبەســتوی ‪ 1400‬ســاڵ لــە‬ ‫بیركردنەوەی تری دونیابینی و گونجاو لەگەڵ مەوبــەر زاڵ بكەین بەســەر ژیانی مرۆڤی ئەم‬ ‫ســەردەم و پێشــهات و گۆڕانكارییەكانی تێدا كۆمەڵگەیــەدا و ناكرێ لــەوە زیاتر پەیڕەوی‬ ‫ببێتــەوە كــە دەتوانم بڵێــم ئەوەنــدەی لەم نەریــت و ئەحــكام و ســەوابتەكانی بكەین و‬ ‫بازنــەی بیركردنەوەیــەدا خوالوەتەوە كەمێك خۆمان بە جۆرێك وابەستە بكەین پێیەوە كە‬ ‫كراوەتر بوایە لە بارەی هەندێ بابەت و پرسی نەهێلێت لەم بازنە داخراوە كۆنەدا هەنگاوێك‬ ‫جیــاوازی ژیانی كۆمەاڵیەتی‪ ،‬ئــەوا بێگومان بەرەو پێشەوەچون و گەشەی كۆمەاڵیەتییەوە‬ ‫نمونــەی كۆمەڵگەیەكی جوانترمان پیشــانی بنێیــن‪ .‬بۆیە پێویســتە كۆمەڵگــەی كوردی‬ ‫كۆمەڵگەكانــی تر و دونیای دەرەوەی خۆمان كەمێــك خۆی لەم كلتــور و نەریتانەی ئاینی‬ ‫دەدا كــە هاوتەریــب بوایە لەگــەڵ كۆمەڵگە ئیسالم داماڵێت و باوەش بۆ ئەو گۆڕانكارییە‬ ‫هاوچــەرخ و پێشــكەوتوەكان و تەنانــەت فیكــری و كۆمەاڵیەتییانــە بكاتەوە كە ئەمڕۆ‬ ‫الیەنە ئەرێنییەكانی كاریگەری بەسەر جۆری بوەتــە مایەی گەشەســەندن و پێشــكەوتنی‬ ‫حوكمرانی و ســەركەوتنی ئەزمونی باشــوری زۆرێك لە كۆمەڵگەكان‪.‬‬


‫ذمارة (‪ )636‬دووشەممە ‪2017/12/4‬‬

‫کوردستان سەرانسەر‬

‫‪info_chawder@yahoo.com‬‬

‫‪5‬‬

‫كارەساتی سروشتی و‬ ‫هەڵوێستی سیاسی ئێران و توركیا‬

‫پەیڕەو ئەنوەر‬ ‫ئێران بــەوە ناســراوە یەكەیەكی دژە‬ ‫كــوردە و هیــچ فەرهەنگێكــی نییــە بۆ‬ ‫ژیانكــردن لەگەڵ كــورد و مانەوە لەگەڵ‬ ‫كــورد‪ .‬دیارە ئەم دیــدە بەو مانایە دێت‬ ‫كە ئێران سیستەم تەنیا بۆ خۆی بەرهەم‬ ‫دێنێــت و تەنیــا بــۆ خۆیشــی لەناویدا‬ ‫دەژیــی و ئەوانیتر فڕێ دەداتە دەرەوەی‬ ‫سیستمەكەوە‪ .‬ئێران كورد لەسەر سنوور‬ ‫و لەنــاو بەفــر و تۆفانــدا بە ئەنقەســت‬ ‫بكوژێت یــا رووداوێكی سروشــتی كورد‬ ‫بكوژێــت‪ ،‬یــەك مانای سیاســی بۆ ئەو‬ ‫هەیە و هیچ خەمێكی راســتەقینەی لێ‬ ‫لــە دایك نابێت‪ .‬دەكرێــت بڵێین دونیای‬ ‫ئێرانــی لەئێســتادا دنیایەكــە خەون بە‬ ‫هۆلۆكۆســتێكی گــەورە دەبینێت لەڕێی‬ ‫سروشتەوە بۆ كورد‪.‬‬ ‫ئەم ویســتەی ئێــران دەمانباتەوە بۆ‬ ‫چەمكی تۆتالیتاریزم الی (هانا ئارێنت)‪ ،‬هاوکاریی مرۆیی جگە لە رەهەندە مرۆییەکەی‪ ،‬قواڵییەکی سیاسیی فراوان و کاریگەری هەیە‬ ‫ئەم ژنە فەیلەســووفە پێداگری لەســەر‬ ‫كۆمەڵێك بنەمای تۆتالیتاریزم دەكات بۆ بە زمانی كوردی و شێوەزاری كرماشانی خاوەن ژێرخــان و بونیادێكی زۆر الوازە (پیــەر بۆردیــۆ) ئەم دۆخە نــاو دەنێت‬ ‫قووتدانــی كۆمەڵگە و ئەوانیتر‪ .‬ئەوانەی دەستیان بە نووزانەوە و الوانەوە كردووە بەهــۆی سیاســەتی دەوڵەتــی ئێــران و بــە سیاســیكردنی خــەون و داواكاری و‬ ‫هیــچ هێڵێكــی نەتەوەیــی و مــەزەوی و بەهــۆی كارەســاتی بوومەلەرزەكــەی پەراوێزخســتنی كــورد لەالیــەن رژێمی خولیــاكان‪ ،‬چۆن لە زەمەنێكــی كورتدا‬ ‫ماركێتینگ بۆ شوناســێكی راســتەقینە‬ ‫ئایدۆلۆجی لەگــەڵ ناوەندەكانیان كۆیان كرماشــانەوە و چەنــد ناوچەیەكــی تری ویالیەی فەقییەوە‪.‬‬ ‫دەكرێــت ئــەم دۆخــە وا وێنــا بكەین دەكەیت و لە یادەوەرییە گشتییەكەشــدا‬ ‫ناكاتــەوە و ســەرەنجام دەبن بەهێزێكی خۆرهەاڵتــی كوردســتان‪ ،‬لــە كاتێكــدا‬ ‫زۆر پەراوێزخــراو و پلــە دوو و پلە دەی ئێران تا ئێســتا ئامادە نییــە هاوكارییە كــە ئێرانیزم لــە كاتی فشــاردا پەنا بۆ دەیســڕیتەوە و دەیكەیت بــە تابۆیەكی‬ ‫ناو ناوەندە زاڵەكە‪.‬‬ ‫دەرەكییەكانــی واڵتانــی دونیــا قبــووڵ بەكارهێنانــی ســیمبۆل دەبــات‪ .‬زمانی گــەورە لــە بونیــادی كۆمەاڵیەتــی و‬ ‫لەوانە‬ ‫ئێران‬ ‫رۆژنامەكانی‬ ‫بەشــێك لە‬ ‫بــكات بــۆ قوربانــی و رزگاربووەكانــی كــوردی و رۆژنامــە بــە زمانــی كوردی پانتایییە گشتییەكەدا‪.‬‬ ‫قانوون‪،‬‬ ‫ئیعتیمــاد‪،‬‬ ‫ئێران‪،‬‬ ‫«رۆژنامــەی‬ ‫هاوخەمییەكانــی ئێــران بــۆ كــورد‬ ‫قەدەغەیــە لــە ئێــران‪ ،‬بەاڵم مانشــێت‬ ‫بومەلەرزەكە!‬ ‫جامیعــەی فەردا و هونەرمەند ‪ ...‬هتد»‬ ‫ئەمە جیا لەوەی رۆژهەاڵتی كوردستان و ســەردێڕێكی ســۆزداری ئاســایییە‪ .‬درۆیەكی گەورەی سیاسی و فەرهەنگییە‬

‫و شــیعە وەك بونیادێكی مەزەوی‪ ،‬هیچ‬ ‫كات ناتوانێ مانیفێســتی خەمخواردن و‬ ‫هاوخەمــی لەگــەڵ هێزەكانــی دەرەوەی‬ ‫خۆی بەش بكات و خەمی ئەوانیتر بكات‬ ‫بە هی خۆی!‬

‫ملمالنێی ئێران و توركیا‬

‫دەشــێ‌ بڵێیــن توركیــا دەیەوێــت لە‬ ‫سلێمانی بەدوای سێبەری ئێرانەوە بێت‪،‬‬

‫دیارە توركیا بەهۆی پرسی ریفراندۆمەوە‬ ‫لــە هەرێــم تووڕەیــە! تووڕەبــوون واتە‬ ‫دوو ئەكتــەری سیاســیی بۆشــاییەكانی‬ ‫نێوانیــان گەورە و فــراوان دەبن‪ ،‬خاڵی‬ ‫هاوبەشــیان كــەم دەبێتــەوە‪ .‬توركیــا‬ ‫ئەمڕۆ ســنوورەكانی هەرێمی كوردستان‬ ‫بۆردومــان دەكات و لەڕێــی ئیبراهیــم‬ ‫خەلیلیشــەوە یارمەتی مرۆیی و كۆمەك‬ ‫بــۆ بوومەلەرزەكــەی مــاوەی رابردووی‬ ‫دەربەندیخان دەنێرێت‪.‬‬ ‫دیارە ئەمە پێوەستە بە هەردوو هێزی‬ ‫(نەرم و رەق) لە پێوەندییە نێودەوڵەتی‬ ‫و دیپلۆماســییەكاندا‪ .‬بۆردمانكردنــی‬ ‫سنوور وەك هێزی رەق‪ ،‬یارمەتی مرۆیی‬ ‫بۆ ناو چەقی شارەكان وەك هێزی نەرم‪،‬‬ ‫بەتایبــەت بــۆ پارێــزگای ســلێمانی كە‬ ‫توركیــا دەمێكە هەوڵی ئــەوە دەدات لە‬ ‫سلێمانی ئامادەیی هەبێت‪.‬‬ ‫وا دەبینرێــت توركیا پرســی یارمەتی‬ ‫مرۆیــی هاوشــێوەی سكۆڵەرشــیپەكانی‬ ‫خوێندن و دراما توركییەكان وەك هێزی‬ ‫نەرم بەكار بێنێت بەتایبەت ئەو شوێن و‬ ‫ناوەندانەی كە نەتوانێ بە ئاســانی تێیدا‬ ‫بژی‪.‬‬ ‫هــاوكاری مرۆیــی جیــا لــە رەهەندە‬ ‫مرۆیییەكــەی‪ ،‬قوواڵییەكــی سیاســیی‬ ‫فراوان و كاریگەریشــی هەیە‪ .‬توركیا لە‬ ‫رابردوودا بەهۆی بوومەلەرزە گەورەكەی‬ ‫ســاڵی ‪١٩٩٩‬ەوە هاوكارییەكانــی یۆنانی‬ ‫كۆنــە دوژمنی قبووڵ كــرد و وەریگرت‪،‬‬ ‫پێچەوانــەی ئێــران كــە یارمەتییەكانــی‬ ‫رەت كردووەتــەوە بەتایبــەت لەالیــەن‬ ‫واڵتانــی خۆرئــاواوە! وا دەردەكەوێــت‬ ‫ئێــران بیەوێت بەشــێوازێكی ســیمبۆلی‬ ‫بڵێــت دنیای ئێرانی‪ ،‬زۆر لەوە بەهێزترە‬ ‫بكەوێت و داڕمێت‪ ،‬یــا ئەگەر كەوتیش‪،‬‬ ‫خــۆی دەتوانێت پایەكانــی خۆی نۆژەن‬ ‫بكاتەوە‪ ،‬نەك ئەوانی تر‪.‬‬

‫رۆژئاوای كوردستان و قۆناغی دوای هەڵبژاردنەكان‬

‫هۆزان عەفرینی‬ ‫«كۆتایــی قوناغی یەكەم و دەســت‬ ‫پێكردنی قۆناغی دووەم»‬ ‫وەك هەموومان دەزانین كە یەكەمین‬ ‫قۆناغــی هەڵبژاردنەكانــی رۆژئــاوای‬ ‫كوردســتان و باكــووری ســوریا‪ ،‬لــە‬ ‫بــەرواری ‪ 2017-9-22‬بەڕێوەچوو‪ ،‬كە‬ ‫هەمــوو گونــد و گەڕەكەكانی شــار و‬ ‫شــارۆچكەكانی هەرســێ‌ هەرێمەكانــی‬ ‫جەزیرە‪ ،‬فورات و عەفرینی گرتەوە‪.‬‬ ‫قۆناغــی‬ ‫یەكەمیــن‬ ‫هــەروا‬ ‫هەڵبژاردنەكانــی فێدراڵــی رۆژئــاوا‪-‬‬ ‫باكــووری ســوریا بــە شــێوەیەكی‬ ‫ســەركەوتویی ئەنجامــدرا و زۆربــەی‬ ‫پــارت و رێكخراوەكانی كورد‪ ،‬عەرەب‪،‬‬ ‫ئاشوری و سوریانیەوە بەشدارییان تیا‬ ‫كرد‪.‬‬ ‫هەروەهــا لــەڕۆژی هەینــی ‪-12-1‬‬ ‫‪ 2017‬قۆناغــی دووەمــی پڕۆســەی‬ ‫هەڵبژاردنەكانــی فیدراڵــی رۆژئــاوا‪-‬‬ ‫باكووری سوریا لە هەرسێ‌ هەرێمەكانی‬ ‫فیدراڵــی رۆژئــاوا –باكــووری‬

‫ســوریا دەســتی پێكــردو كــە الیەنــە‬ ‫ســەرەكییەكانی باشــووری كوردستان‬ ‫و هەروەهــا ئەمریــكا و روســیاش‬ ‫نوێنەریــان وەك چاودێریكردنــی‬ ‫پڕۆســەی هەڵبژاردنەكــە ئامادەبون و‬ ‫پڕۆسەكەش بە ســەركەتوویی كۆتایی‬ ‫هاتووە‪.‬‬ ‫لــەو بارەیــەوە‪ ،‬بەشــار جەعفــەری‬ ‫نوێنــەری رژێمــی ســوریا لــە نەتەوە‬ ‫یەكگرتــوەكان‪ ،‬رایگەیانــدووە كــە‬ ‫لــە ســوریا هیــچ ناوچەیەك بــە ناوی‬ ‫كــوردەوە بونــی نییــە و دان بــەو‬ ‫هەڵبژاردنەش نانێن!‬ ‫هەروەهــا چاودێرانــی سیاســی‬ ‫لەوبارەیــەوە دەڵێــن «كــە شــتێكی‬ ‫چاوەڕوانكــراو بــووە رژێمــی ســوریا‬ ‫نكۆڵــی لــە مافەكانــی كــورد بــكات‪،‬‬ ‫لەبەرئــەوەی رژێمێكــی دیكتاتــۆر و‬ ‫خوێنمــژە‪ ،‬بــەاڵم جێــی ســەرنجە كە‬ ‫بەرەی ئۆپۆزسیۆنیش هەمان بۆچوونی‬ ‫هەیــە و دان بە مافــە رەواكانی گەلی‬ ‫كــورد و پێكهاتەكانــی دیكەی ســوریا‬ ‫نانێن»‪.‬‬

‫بۆ ئەنەكەســە بەشدار نەبوو؟‬

‫زۆر كەس هەیە پرســیار دەكەن كە‬ ‫ئایــا بۆچــی ئەنەكەســە بەشــداری لە‬ ‫هەڵبژاردنەكانــی رۆژئــاوا و باكــووری‬ ‫ســوریای نەكردووە‪ ،‬چاودێرانیش بەم‬ ‫جۆرە وەاڵمی ئەو پرسیارە دەدەنەوە‪:‬‬ ‫كــە ئەنەكەســە ئەندامــی ئیتالفــی‬

‫خەیاڵیــان وایە كــە دەبێت چاوەڕوانی‬ ‫روخانی رژێمی بەشــار ئەسەد بكەن و‬ ‫دوایی لــە رێگای پەرلەمانی ســوریای‬ ‫تــازەوە و بــە دەنگدانــی دیموكراتیك‬ ‫مافە رەواكانی خۆیان وەربگرن‪.‬‬

‫شەرعیەتی هەڵبژاردنەكان‬

‫قۆناغی دووەمی پرۆسەی هەڵبژاردن لە رۆژئاوای کوردستان بەسەرکەوتوویی ئەنجامدرا‬ ‫نیشتمانی سوریایە‪ ،‬كە وەك الیەنێكی نــاوی كورد نیە تەنها بە ناوی ئیتالفی‬ ‫ئۆپۆزســیۆنی ســوریا‪ ،‬جموجۆڵیــان ســوری یە و مافی ئەوەیان نیە بەناوی‬ ‫لە ئیســتانبوڵ هەیــە و هەتا ئێمڕۆش كوردەوە قســەبكەن‪ ،‬ئەوان لە چەندین‬ ‫دان بــە مافەكانــی گەلی كــورد نانێن كۆنگــرە و كۆبونەوەكانی چارەســەری‬ ‫و تەنهــا بــۆ كاری خۆیان ئەنەكەســە كێشەی سوریادا بەشدار بوون‪ ،‬بەاڵم تا‬ ‫بــە كاردەهێنن‪ ،‬لە كۆنگرەی جنێڤ لە ئێســتا هیچ رۆڵێكی ئەوتۆیان نەبووەو‬ ‫ئاســتی ‪ 50‬ئەندامی عەرەبــی تەنها ‪ 1‬خاوەن قســەی خۆیان نەبوون‪ ،‬بەڵكو‬ ‫ئەندامــی كــورد هەیە‪ ،‬ئایا لە ســوریا بەشــداریی ئەوان تەنهــا بۆ ئەوەیە كە‬ ‫ڕێــژەی بوونی كورد ‪ %1‬ە‪ .‬ئەمەش بە بە جیهان رابگەیەنن كە كورد بەشدارە‬

‫و داوای مافی خۆیان ناكەن و ئەوانەی‬ ‫دیكە (تەڤــدەم و پەیەدە) جیاخوازن‬ ‫و هەوڵی پارچەبوونی سوریا دەدەن‪.‬‬ ‫كەواتــە ئەنەكەســە پابەنــدە بــە‬ ‫بڕیارەكانــی ئۆپۆزســیۆنی ســوریا كە‬ ‫لــە دژی مافەكانــی گەلــی كــوردن و‬ ‫بــەو شــێوەیەش ناتوانــن بەشــداری‬ ‫هەڵبژاردنــەكان بكــەن‪ ،‬لەبــەر ئەوەی‬ ‫ئــەوان ئەندامــی ئیتالفــی ســوریان و‬

‫بە گوێرەی بۆچونەكانی ئەنەكەســە‬ ‫كــە گوایــە هەڵبژاردنەكــەی رۆژئاوای‬ ‫كوردســتان‪-‬باكووری ســوریا‪ ،‬لەژێــر‬ ‫كۆنتڕۆڵی پەیەدەن و لەبەرئەوەش ئەو‬ ‫پڕۆســەیە بە ناشــەرعی وەسفدەكەن‪،‬‬ ‫لێــرەدا چاودێران پێیــان وایە كە ئەم‬ ‫قسەیە رەوا نییە‪ ،‬بەو پێیەی وەفدێكی‬ ‫فەرمــی لــە پەرلەمانی كوردســتانەوە‬ ‫كــە پێكهاتــوە لــە هەرســێ‌ الیەنــە‬ ‫ســەرەكییەكانی هەرێمی كوردســتان‪،‬‬ ‫كــە ئەوانیــش هەریــەك لــە یەكێتــی‬ ‫نیشــتمانیی كوردســتان و پارتــی‬ ‫دیموكراتــی كوردســتان و بزوتنەوەی‬ ‫گۆڕان‪ ،‬هەروەها تیمەكانی هاوپەیمانی‬ ‫نێودەوڵەتــی و روســیا و ئەمریــكاش‬ ‫بەشــدارییان كردوە لــە چاودێریكردنی‬ ‫پڕۆســەی هەڵبژاردن و پێیان وایە كە‬ ‫بە ســەركەوتویی كۆتایهاتووە‪ .‬كەواتە‬ ‫پڕۆســەی هەڵبژاردنەكــە شــەرعیەتی‬ ‫هەیــە و دەســتپێك و هەنگاوێكی زۆر‬ ‫گرنگــە بــۆ دواڕۆژی گەلــی كــورد و‬ ‫پێكهاتەكانی باكووری سوریا‪.‬‬


‫تەندروستی‬

‫ذمارة (‪ )636‬دووشەممە ‪2017/12/4‬‬

‫‪info_chawder@yahoo.com‬‬

‫‪6‬‬

‫بۆچی ژنان زیاتر توشی ئەو نەخۆشییانە دەبن؟‬ ‫زانیاریی ورد لەسەر سێ‌ نەخۆشیی پێست‪ ...‬زیپكە‪ ،‬پەڵە‌ و شڵی‬ ‫د‪ .‬بڕیار شێخ تەیب پسپۆڕی نەخۆشییەكانی پێست‪:‬‬

‫چاودێر‪-‬تابان رەزا‪:‬‬ ‫زیپكە‌و پەڵە‌و شــڵی ئەو نەخۆشییانەن‬ ‫كــە توشــی پێســت دەبێــن‌و دەبێنە هۆی‬ ‫شــێواندنی روخســار‌و دەموچــاو‪ ،‬ئەگــەر‬ ‫لەكاتــی خۆیادا چارەســەر نەكرێن‪ ،‬رەنگە‬ ‫هەریەك لەم نەخۆشــییانە بگاتە ئاســتێك‬ ‫كە چیتر كۆنترۆڵكردنی ئاســان نەبێت‪ ،‬د‪.‬‬ ‫بڕیار شێخ تەیب پسپۆڕێ نەخۆشییەكانی‬ ‫پێســت‪ ،‬دەڵێت «زیاتر ژنان توشــی ئەم‬ ‫نەخۆشــیانە دەبــن‪ ،‬بەهــۆی بەكارهێنانی‬ ‫ماكیاژی خراپ‌و هۆكاری هۆڕمۆنات»‪.‬‬

‫بەپێی تەكنەلۆژیای پزیشكی‬ ‫بەرێژەی ‪ ،%70‬پەڵەی پێست لەناودەبرێت‬ ‫شڵی زیاتر لەو كەسانەدا دروست دەبێت‬ ‫كە سپی پێسنت‬

‫زیپكە چی یە؟‬

‫پزیشــكێكی پســپۆڕی نەخۆشــییەكانی‬ ‫پێست‪ ،‬ئاماژە بەوە دەكات‪ ،‬زیپكە بریتییە‬ ‫لەهەوكردنــی پێســت‌و هەوكردنــی غودەی‬ ‫چەوری پێســت‌و رژێنــی چەوریەكەی‪ ،‬كە‬ ‫بەهــۆی كۆبونــەوەی چــەوری لەنــاو ئەو‬ ‫رژێنــەدا‌و گیرانی دەمــی رژێنەكە لە كاتی‬ ‫ئاســاییدا كراوەتــەوە‪ ،‬ئەمەیــش دەبێتــە‬ ‫هــۆی كۆبونــەوەی ئــەم چەوریــە‪ ،‬لەنــاو‬ ‫ئەم چەوریەشــدا بەكتریایەك هەیە لەسەر‬ ‫پێستی هەمو كەسێك بەتایبەتی لەناو ئەم‬ ‫رژێنــەدا‪ ،‬كە ئەم چەورییە وەك خواردنێك‬ ‫بۆخۆی بەكاری دێنێت‪ ،‬پاشەڕۆی بەكتریاكە‬ ‫لەو چەورییە دروســتیدەكات‪ ،‬دەبێتە هۆی‬ ‫هەوكردنی پێستەكەو دروستبونی زیپكە‪.‬‬

‫هۆكارەكان‬

‫د‪ .‬بڕیــار شــێخ تەیــب‪ ،‬بــاس‬ ‫لەوەیشدەكات‪ ،‬بەشێوەیەكی گشتی یەكەم‬ ‫هــۆكار بــۆ دروســتبونی زیپكــە چــەوری‬ ‫پێســتە‪ ،‬یــا هۆڕمونــات‪ ،‬ئەویــش كاتێك‬ ‫كەســەكە پێســتی چەورتر بێت بەتایبەت‬ ‫لەكاتــی هەرزەكاریدا كــە هۆڕمونی نێرینە‬ ‫دەریــدەدات‪ ،‬ئــەم هۆڕمۆنەیــش لەپیــاوو‬ ‫ژنــدا هەیە‪ ،‬ئەو هۆڕمۆنــە بەرز دەبێتەوە‌و‬ ‫وادەكات رژێنــە چەورییەكان زیاتر چەوری‬ ‫دەربــدەن‌و بارەكــە گونجاوتــر بێــت بــۆ‬ ‫دەردكرنــی زیپەكە‪ ،‬هۆكارێكی تر خواردنی‬ ‫حەپی كۆرتیزۆن‌و حەساسیەت‌و مەنع‌و دژە‬ ‫پەركەمــە‪ ،‬هەروەهــا بەكارهێنانــی ماكیاژ‬ ‫بەتایبــەت لەژنانــدا كاتێــك ماكیاژێكــی‬ ‫زۆر بەكاردێنێــت‪ ،‬لەگــەڵ پێســتی خــۆی‬ ‫ناگونجێت‪.‬‬ ‫ئەو پزیشــكە‪ ،‬دەڵێت»هــەر زیپكەیەك‬ ‫كە لەســەر دەموچاو دروستدەبێت‪ ،‬ئەگەر‬ ‫زەختی زۆر لێبكرێــت بۆناوەوە بتەقێنرێت‬ ‫ئــەو بەكتریایــە زیاتــر بــاو دەكاتــەوە‌و‬

‫هەتا دەستكاریی زیپكە بكرێت‪ ،‬زیاتر بە‬ ‫پێستدا باڵو دەبێتەوە‬ ‫وادەكات رژێنەكانــی دەوری زپیكەكــە‬ ‫دوچاری هەوكردن بێتەوە‪ ،‬بۆیە زیپەكە لەو‬ ‫كەسەدا زیاتر دەبێت‪ ،‬هەتاوەكو دەستكاری‬ ‫زیپكەكان بكرێت زیاتر دەبێت»‪.‬‬

‫بۆچی لەژناندا زیاترە؟‬

‫پزیشــكەكە رونیدەكاتــەوە‪ ،‬هــەردوو‬ ‫رەگەز توشــی زیپكە دەبــن‪ ،‬بەاڵم لەژناندا‬ ‫زیاترە‪ ،‬ئەویــش بەهۆی بونی هۆڕمونات‌و‬ ‫بەكارهێنانــی ماكیاژەوەیە‪ ،‬ئەگەر هۆكاری‬ ‫دروســتبونی هۆڕمۆنات بێت ئەوا كەسەكە‬ ‫لە تەمەنی ‪ 22-20‬ساڵی زیپكەی نامێنێت‪،‬‬ ‫بــەاڵم هەنــدێ كــەس هەیــە هۆڕمۆناتیان‬ ‫ئاســاییە‪ ،‬بــەاڵم هەســتیاری غودەكانیان‬ ‫بۆ ئەو هۆڕمــۆن زیاترە‪ ،‬هەربۆیە هەندێك‬ ‫كــەس لــە تەمەنــی‪ 35- 25‬ســاڵی هــەر‬ ‫دەیمێنێت ئەوەش حاڵەتی دەگمەنن‪.‬‬

‫جۆرەكانی زپیكە‬

‫ئەوپســپۆڕە‪ ،‬جەخت لــەوە دەكاتەوە‪،‬‬ ‫زیپكــە پۆلێن دەكرێت بــۆ چەند جۆرێك‪،‬‬ ‫زیپكــەی ژێرپێســت كــە زیپكــەی ســپی‬ ‫پێدەوترێت‌و داخراوە نایەتە دەرەوە دەبێت‬ ‫دەرمانی بەهێزی بــۆ بەكاربهێنرێت تابێتە‬ ‫دەرەوە‪ ،‬زیپكــەی ئاســایی هەیە كە زیپكە‬ ‫سورەكەی پێدەوترێت زیپكەی عازەبەییە‪،‬‬ ‫جۆرێكی تر زیپكەی نوكی رەشی پێدەڵێن‬ ‫ئەگەر زەختێكی لێبكات چەوریەكەی دێتە‬

‫دەرەوە‪ ،‬ئــەم جۆرە ئاســانترە بەتایبەتی‬ ‫لەهەرزەكاریــدا ئــەم جــۆرە هەیــە پێــش‬ ‫ئەوەی هەو بكات‪ ،‬لــە بەرئەوەی زیپكەكە‬ ‫تــا تەمەنێــك دەمنێتــەوە‪ ،‬ئەگــەر ئــەو‬ ‫چەورییــە لــە پێســتدا بمێنێتــەوە دەبێتە‬ ‫هۆی گەورەكردنی ئەو جێگەیەی تێدایەتی‬ ‫كە دەمی رژێنەكانە‪ ،‬ئەوكاتە پێستی كون‬ ‫كون دەردەكەوێت‪ ،‬پێویســتە كەسەكە زوو‬ ‫چارەسەر وەربگرێت‪ ،‬نەهێڵێت چەورییەكە‬ ‫كۆببێتــەوە‪ ،‬جۆرێكــی تر زیپكەی كیســی‬ ‫پێدەوترێــت لــە شــێوەی دومەڵدایــە لــە‬ ‫هەموجــۆرەكان خراپتــرە‪ ،‬پێویســتە بــۆ‬ ‫ماوەی چوار مانگ چارەسەر وەربگرێت‪.‬‬

‫چارەسەرەكان‬

‫باســی لەوەیشــكرد‪ ،‬بەپــێ جــۆری‬ ‫زیپكــەكان چارەســەرەكان دابەشــدەكرێن‬ ‫بەســەر حاڵەتی كەم‌و مامناوەند‌و خراپدا‪،‬‬ ‫ئەوانەی كەمن یان مامناوەندە بە ســابون‌و‬ ‫كرێــم‪ ،‬لەگــەڵ مادەی پاكەرەوەی پێســت‬ ‫چــاك دەبێ‪ ،‬ئەگەر زیپكــەكان چاكنەبون‬ ‫حەبــی لەگــەڵ بەكاردێــت‪ ،‬ئەویش حەبی‬ ‫ئیلتیهاباتە لەهەمان كاتدا حەبی ریتان كە‬ ‫تایبەتــە بە زیپكە‪ ،‬ئەم حەبە دەبێتە هۆی‬ ‫كەمكردنەوەی چەوری پێست‌و توێژاڵكردنی‬ ‫پێســتەكە‌و چەوری كۆنترۆڵدەكات‌و زیپكە‬ ‫كەمدەكاتەوە‪.‬‬

‫پەڵەی دەموچاو چی یە؟‬

‫لەبارەی دروســتبونی پەڵەی سەرپێست‬ ‫شڵی چی یە؟‬ ‫د‪ .‬بڕیار شــێخ تەیب‪ ،‬ئاماژە بەوەدەكات‪ ،‬مادەی میالنینە پێویســتە بوەستێنرێت‪،‬‬ ‫پزیشــكە پســپۆڕەكە‪ ،‬ســەبارەت بــە‬ ‫پەڵەیەكی قاوەیی یان رەشە لەسەر پێست بــە بەكارهێنانــی كرێم‌و خۆپاراســتن لە‬ ‫دروســتدەبێت‪ ،‬جیاوازە لە رەنگی پێستی تیشــكی خــۆر‌و بەكارهێنانــی دژە خۆر‪ ،‬نەخۆشــییەكی دیكەی پێست كە شڵییە‬ ‫كەسەكە‪ ،‬لە ئەنجامی كۆبونەوەی ماددەی بــۆ ئــەوەی كاریگەریی تیشــكی خۆری باســی لەوەكــرد‪ ،‬ئــەم جــۆرە زیاتر لەو‬ ‫میالنینــە‪ ،‬ئــەم ماددەیە رەنگ بە پێســت لەســەر نەبێــت‌و وردە وردە پێســتەكە كەسانەدا دروستدەبێت كە سپی پێستن‌و‬ ‫دەدات‪ ،‬لــە خانەیەكــەوە دروســتدەبێت ئاســایی دەبێتــەوە‪ ،‬بەاڵم ئەگــەر هاتو لە خێزانەكەیاندا هەیە‪ ،‬واتە بۆ ماوەییە‪،‬‬ ‫پێیدەوترێــت میالنۆســایت‪ ،‬ئــەم ماددەیە پەڵەكە لەتەبەقە قوڵەكانی پێستدا بێت‪ ،‬كــە تیشــكی خــۆر لێیانــدەدات خانەی‬ ‫كارگەیی دروستكردنی ئەم رەنگەیە‪ ،‬كاری تەقشــیری كیمیــای بــۆ دەكرێــت‪ ،‬واتە رەنگــەكان مادەی میالنین لەپێســتایندا‬ ‫خانەی میالنۆ ســایتەكە دروســتبونی ئەم پەنابــردن بۆ توێژاڵكــردن‌و بەكارهێنانی زیاتر دروســتدەكەن‪ ،‬بە شــێوەی خاڵی‬ ‫میالنینــە ماددەیەكە وەك دژەخۆرێك وایە لێزەر‌و ماســك كە ئەوەش چارەسەرێكی قاوەیــی دەردەكەوێــت‪ ،‬بەتایبەتــی لــە‬ ‫كە پێســت لە تیشــكی خــۆر دەپارێزێت‪ ،‬تازەیــە بــۆ پەڵــە بەكاردێت لەشــێوەی تەمەنی منداڵ‌و هەرزەكاریدا‪ ،‬كاتێك ئەو‬ ‫بۆیە كاتێك پێســتەكە بەر تیشــكی خۆر‌و تەقشیركردندایە (پاكردنەوەی دەموچاو) كەسە پێدەگات‌و پێستی ئەستور دەبێت‬ ‫گەرمایەكی زۆر دەكەوێت پێســتی بریندار مادەیەكــی بەهێــزە دەردەرێــت لــە وردە وردە باشتر دەبێت‪ ،‬بەاڵم زۆر سپی‬ ‫بێــت‪ ،‬ئــەم خانانــە وەك خۆپاراســتن پێســتەكە‪ ،‬خانەی رەنگی ناو پێســتەكە پێســتەكان هــەر دەمێنێتەوە پێویســتە‬ ‫هەڵدەســێت بە دروســتكردنی ئەم مادەیە بێهێز دەكات‌و وادەكات دروستی نەكات‌و خۆیان لە تیشكی خۆر بپارێزن‪ ،‬باشترین‬ ‫زیاد لە پێوســت پێســتەكە لەتیشكی خۆر مــادەی رەنگەكــە پێی تێك دەشــكێن‌و چارەســەر بۆ شــڵی لێــزەر كردنە كە بە‬ ‫شــێوەیەكی گشــتی لــە‪ 5-4‬جەلســە بە‬ ‫دەپارێزێــت‪ ،‬بەاڵم ئەگــەر ئەم كردارە هەر وادەكات لەش هەڵی بمژێت‪.‬‬ ‫وتیشی «ناتوانرێت گرنتی بە نەخۆش لیزەر شــڵی چاك دەبێتــەوە لە‪%80-70‬‬ ‫بەردەوام بێت ئەم دروستبونی مادەیە زیاد‬ ‫دەكات‪ ،‬لەش هەڵی نامژێتەوە دەبێتە هۆی بدرێــت كــە پەڵەكــە الدەچێــت‪ ،‬چونكە خاڵەكان نامێنێت‪.‬‬ ‫وتیشــی «ئەگــەر منداڵێــك شــڵی‬ ‫دروستبونی پەڵە لەسەر دەموچاو‪.‬‬ ‫نازانرێــت ئایــا ئەو كەســە تاچەند خۆی‬ ‫دەپارێزێت لەتیشــكی خۆر‌و رێنمایەكانی هەبێــت دایكەكــە لەمنداڵیــدا پارێزگاری‬ ‫چارەسەرەكان‬ ‫رونیدەكاتــەوە‪ ،‬ئەگــەر هاتــو پەڵەكە پزیشــكی جێبەجێكردوە‪ ،‬هەندێ جۆری لــە منداڵەكەی بــكات‌و زو دژە خۆری بۆ‬ ‫تەنهــا بەشــی ســەرەوەی پێســتی پەڵە بۆماوەییە‪ ،‬هەر بۆیە چاكبونەوەش بەكاربهێنێت نەهێڵێت بچێتە بەرتیشــكی‬ ‫گرتبێتەوە‪ ،‬بە كرێم ئەو پەڵەیە دەڕوات‪ ،‬لەكەســێكەوە بۆكەســێكی تر دەگۆرێت‪ ،‬خۆر‌و كاڵوی بۆ بەكاربهێنێت‪ ،‬كاریگەریی‬ ‫لەســەر كەمكردنەوە‌و زیاتر بونی شــڵی‬ ‫هەروەها دەبێت كاریگەریەكی بوەستێنین لە‪ % 70‬پەڵە بنەبڕ دەكرێت»‪.‬‬ ‫دەبێت»‪.‬‬ ‫كــە ئەویــش كاریگەریــی دروســتكردنی‬

‫نەخۆشییەكانی دڵ‪ ،‬یەكەم هۆكاری مردنە لەجیهاندا‬ ‫ئاژانسەكان‪:‬‬

‫بــە گوێــرەی زانیارییەكانی رێكخراوی‬ ‫تەندروســتی جیهانــی نەخۆشــی دڵ‌و‬ ‫دەمارەكانــی خوێــن بكــوژی یەكەمــە‬ ‫لەســەرجەم جیهاندا‪ ،‬كە نزیكەی ‪1707‬‬ ‫ملیۆن كەس لە جیهاندا لە ساڵی دا‪2015‬‬ ‫بەهۆی نەخۆشــییەكانی دڵــەوە گیانیان‬ ‫لە دەســتداوە واتە ‪ %31‬ی كۆی مردوان‬ ‫لەسەر ئاستی جیهان‪.‬‬ ‫نەخۆشــییەكانی دڵ لــە یەكتــر‬ ‫ناچــن‪ ،‬لــەو روانگەیــەوە كــە دەشــێت‬ ‫كاریگەرییــەكان بــۆ ســەر دەمارەكانــی‬ ‫خوێــن لە دڵــدا هەبێت یان لە مێشــكدا‬ ‫یاخود لە ماســولكەكانی دڵ‌و زمانەكان‌و‬ ‫بەشەكانی دیكەی جەستە‪.‬‬ ‫وتەبێژێــك بە نــاوی كۆمەڵــەی دڵی‬ ‫ئەمریكییــەوە‪ ،‬دكتــۆر نیــكا گولدبرگ‪،‬‬

‫رایگەیاند‪ ،‬زۆر گرنگە بەالمانەوە‪ ،‬زانینی‬ ‫چۆنێتــی بوژانــەوەی دڵ‌و ســیەكان‪،‬‬ ‫ئەمــە هەنگاوی یەكەمە كاتێك كەســێك‬ ‫دادەڕمێت بۆ یاریــدەدان لە رزگاركردنی‬ ‫ژیانیدا‪.‬‬

‫كەموكوڕیی دڵ چیە؟‬

‫كۆمەڵــەی دڵــی ئەمریكیــی لــەوە‬ ‫دەدوێــت‪ ،‬دۆخــی شكســتی دڵ كاتێك‬ ‫رودەدات كــە دڵ كــە وەك ماتۆڕێــك‬ ‫ئیشــدەكات‪ ،‬لەپاڵنانی خوێن دەكەوێت‪،‬‬ ‫بەشــێوەیەكی كارا لە میانی دەمارەكان‌و‬ ‫سوڕی خوێنەوە بۆ ئەندامەكانی جەستە‌و‬ ‫شــانەكانی دیكــە ناچێــت‪ ،‬لــە كاتێكدا‬ ‫كــە دۆخی شكســتی دڵی ســوتانەوەیی‬ ‫(االحتقانــی) یەكێكــە لەو نەخۆشــییە‬ ‫درێژخایەنانــەی كە توشــی ماســولكەی‬

‫دڵ دێن‌و‪ ،‬كاریگەرییان بۆ ســەر توانای‬ ‫دەبێــت لە هەڵدانی خوێن بۆ ســەرجەم‬ ‫الیەنەكانــی جەســتە بە بڕی پێویســت‪،‬‬ ‫هەڵگری ئۆكسجینی پێویستە‪.‬‬ ‫ئەنجامەكــەش بریتیــە لــە ئاوســانی‬ ‫هەردو قاچ‪ ،‬دەشكرێت لە هەر شوێنێكی‬ ‫جەســتەدا روبدات‌و‪ ،‬هەروەها شكســتی‬ ‫دڵ توانــای هەمەكیــی رزگاربون لە ئاو‌و‬ ‫ســۆدیۆم الواز دەكات‪ ،‬كــە دەبێتە هۆی‬ ‫ئاوســانێكی زۆر‪ ،‬كاتێكیــش ئاوســان‬ ‫رودەدات‪ ،‬شــلەكە لــە هەردو ســیەكەدا‬ ‫كۆدەبنەوە‌و دەســتوەردەدەنە پرۆســەی‬ ‫هەناسەدان‪.‬‬

‫جەڵتەی دڵ چییە؟‬

‫هەروەهــا گۆڵدبــرگ رونیدەكاتەوە كە‬ ‫«جەڵتــەی دڵ بریتیــە لــە كێشــەیەك‬

‫لە ســوڕی خوێنــدا»‪‌،‬و ئامــاژە بۆ ئەوە‬ ‫دەكات كــە «كاتێــك ســوڕی خوێــن‬ ‫كێشەی بۆ دروستدەبێت‌و‪ ،‬خوێن ناگاتە‬ ‫ماســولكەی دڵ‪ ،‬دەبێتە مایەی ئازاردانی‬ ‫ماسولكەكان‪.‬‬

‫جەڵتەی دڵی لە ناكاو چییە؟‬

‫هەمیشــە جەڵتــەی دڵ دەرەنجامــی‬ ‫شــێوانی كارەبایــی رودەدات كــە‬ ‫دەبێتە هۆی وەســتانی لە نــاكاوی دڵ‪،‬‬ ‫گۆڵدربێــرك دەڵێت «جەڵتــەی دڵی لە‬ ‫ناكاو بریتیە لە كێشەیەكی كارەبایی‪ ،‬كە‬ ‫كاریگەریی بۆ سەر ریتمی لێدانەكانی دڵ‬ ‫دەبێــت»‪ .‬لە كاتێكدا كە لە دەســتدانی‬ ‫لە پڕو چاوەڕواننەكراوی ئەركەكانی دڵ‪،‬‬ ‫دەبێتــە هۆی لە دەســتدانی لــە ناكاوی‬ ‫هەناسەدان‌و هۆشی نەخۆش»‪.‬‬


‫جۆراوجۆر‬

‫ذمارة (‪ )636‬دووشەممە ‪2017/12/4‬‬

‫هەر سێ‌ رۆژ جارێك ژنێك لە‬ ‫فرەنسا دەكوژرێ‌‬

‫‪info_chawder@yahoo.com‬‬

‫‪7‬‬

‫وش ـ ــةى ي ـ ــة كـ ـ ت ـ ـ ــربـ ـ ـ ـ ـ ـ ِر‬

‫ماكرۆن‪ :‬شەرمەزارییە بۆ فرەنسا‬

‫بۆ دورخستنەوەی لە قەڵەویی‬

‫نابێ‌ منداڵ لە ‪ 90‬دەقیقە‬ ‫زیاتر‪ ،‬ئامێری زیرەك‬ ‫بەكاربهێنێ‌‬ ‫ئاژانسەكان‪:‬‬ ‫تازەتریــن لێكۆڵینــەوە‪ ،‬ئــەوەی‬ ‫خستۆتەڕو‪ ،‬كە بەكارهێنانی تەكنەلۆژیا‬ ‫لەالیــەن منداڵــەوە بــۆ كاتێكــی زۆر‪،‬‬ ‫وایلێدەكات كە كێشی زیاد ببێ‌‪.‬‬ ‫لە چوارچێوەی ئــەو دەرەنجامانەدا‪،‬‬ ‫لێكۆڵــەرەوان داوا لــە دایــك‌و باوكان‬ ‫دەكــەن‪ ،‬كــە رێوشــوێنی شــیاو بگرنە‬ ‫بــەر‪ ،‬لــە كاتێكــدا كــە منداڵەكانیــان‬ ‫بەرامبەر شاشەی ئامێرە ئەلكترۆنیەكان‬ ‫(‪ )Screen time‬بۆماوەی زیاتر لە‬ ‫(‪ )90‬دەقیقە لە رۆژێكدا دادەنیشن‪.‬‬ ‫دانــەری ســەرەكی لێكۆڵینەوەكــە‬ ‫(ئادمــوس هادجیبانایــس) دەڵــێ‌‪،‬‬ ‫پێویســتە ســنورێك بــۆ ســەیركردنی‬ ‫تەلەفزیــۆن‪ ،‬یــان بەكارهێنانــی ئامێرە‬ ‫كۆمپیوتەریــەكان‪ ،‬یان هــەر ئامێرێكی‬ ‫ێ لــە كاتژمێر و‬ ‫هاوشــێوە دابنرێ‌‪ ،‬ناب ‌‬ ‫ێ لە رۆژێكدا‪،‬‬ ‫نیوێك زیاتر بواریان پێبدر ‌‬

‫ئەمــەش تەنیا بــۆ ئــەو مندااڵنەیە كە‬ ‫تەمەنیان لەسەرو چوار سااڵنەوە دەبێ‌‪.‬‬ ‫زانایان لەو باوەڕەدان كە ئەمە دەبێتە‬ ‫هۆی بەشــداریكردن لــە گیرۆدەبون بە‬ ‫قەڵەوییەكی لە رادەبــەدەر‪ ،‬بەتایبەتی‬ ‫لــە ئەوروپــادا‪ ،‬كە ئەم نەخۆشــییە لە‬ ‫مــاوەی (‪ )25‬ســاڵی رابــردودا بوەتــە‬ ‫نەخۆشییەكی باو‪.‬‬ ‫توێژەران ئەوەیشــیان دەرخستوە كە‬ ‫بەدواداچونــی هۆكارەكانی راگەیاندن لە‬ ‫ێ بەربەستێكی‬ ‫درەنگانی شــەودا‪ ،‬دەش ‌‬ ‫گــەورە لەبــەردەم خەوتــن الی الوان‬ ‫دروستبكات كە دەبێتە مایەی توشبونیان‬ ‫بــە مەترســی قەڵــەوی لــە رادەبەدەر‪،‬‬ ‫هەروەهــا ئامێری تەلەفزیــۆن لە ژوری‬ ‫نوستنی مندااڵندا قەدەغە بكرێت‪ ،‬باوك‬ ‫‌و دایكیــش لە بــەردەم مندااڵندا خۆیان‬ ‫بە ئامێــرە ئەلكترۆنیەكانەوە ســەرقاڵ‬ ‫نەكەن‪.‬‬

‫ئاژانسەكان‪:‬‬ ‫سەرۆكی فەڕەنسا (ئیمانوێل ماكرون)‪ ،‬ئیدانەی ئەو توندوتیژییەی كرد كە‬ ‫ێ رۆژ‬ ‫روبەڕوی ژنان دەبێتەوەو دەڵێ‌‪ :‬شــەرمەزارییە بۆ فەڕەنســا كە هەر س ‌‬ ‫ێ بەهۆی كاری توندوتیژیییەوە ژنێك بكوژرێ‌‪ ،‬بانگەوازی بۆ ئەوەیشــكرد‬ ‫جار ‌‬ ‫كــە لەمســاڵدا دەقیقەیەك بە بێدەنگی دەمێنینــەوە بۆ رۆحی ئەو ژنانەی كە‬ ‫بونە قوربانیی‪.‬‬ ‫ئاماژەی بەوەیشدا كە تا ئەوكاتەی لە سەرۆكایەتیدایە بۆ ماوەی پێنج ساڵ‬ ‫ێ یەكسانی ژن‌و پیاو لەسەروی هەمو شتەكانەوە بن‪.‬‬ ‫دەب ‌‬ ‫لــە وتارێكیدا كە بە بۆنەی رۆژی جیهانــی بۆ بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی‬ ‫دژی ژنــان پێشكەشــی كرد دەڵێ‌‪ ،‬ژنان توشــی نەنگی دەبــن لە كۆمەڵگادا‪،‬‬ ‫تەنانەت لە كاتێكدا كە دەبنە قوربانیی توندوتیژی‌و ستەمیش‪.‬‬ ‫داواشــی كرد‪ ،‬ئەو كەســانە بدۆزرێنەوە كە ســوكایەتی‌و گێچەڵ بە ژنان‬ ‫ێ‬ ‫دەكەن‪ .‬لە درێژەی وتارەكەشیدا وتی‪ :‬بەهیچ شێوەیەك لێبوردن قبوڵ ناكر ‌‬ ‫بۆ تاوانباران‪ ،‬كە رۆژانە ســوكایەتی بە ژن دەكەن‌و هێرش دەكەنە سەریان‪،‬‬ ‫پێویســتە ببرێنە بەردەم دادگا و ســزای تەواوی خۆیان وەرگرن بەرامبەر بەو‬ ‫ێ فەڕەنسا وەك ئەو واڵتانە نەبێت كە‬ ‫كارە قێزەونانەی دەیكەن‪ ،‬وتیشی‪ ،‬دەب ‌‬ ‫ژن بەترسەوە لە ناویا دەژی‪.‬‬ ‫(ماكــرون) پشــتیوانی گۆڕینی ئەو یاســایانەش دەكات كە پەیوەســتن بە‬ ‫رازیبونی پەیوەندی جنسییەوە و دەڵێ‌‪ ،‬پۆلێنكردنی هەر پەیوەندییەك لەگەڵ‬ ‫كەسی خوار پانزە ساڵ‪ ،‬بە تاوانی القەكردن هەژمار دەكرێ‌‪ ،‬ئەوەیش پەسەند‬ ‫ێ كە یاسا فەڕەنسیەكان لەمڕوەوە تەمومژاوی بن‪.‬‬ ‫ناكر ‌‬

‫ئاسۆیی‬

‫ستونی‬

‫‪-1‬جۆرە گزییەكە ‪ +‬گیانلەبەرێكە‪.‬‬ ‫‪-2‬نیوەی شەقە‪ ،‬شاخ هەیەتی‪،‬‬ ‫ژمارەیەكە‪.‬‬ ‫‪-3‬ئەویش هەڵئەدر ‌ێ (پ)‪،‬‬ ‫روداوێكی ئاسایی سروشتییە (پ)‪،‬‬ ‫پێوەئەدرێ‌‪.‬‬ ‫‪-4‬جاران هەبو‪.‬‬ ‫‪-5‬جۆرە قوماشێكە (پ)‪ ،‬لەبەرچی‬ ‫(پ)‪ ،‬هەمو كردومانە (پ)‪.‬‬ ‫‪-6‬برایە نە لە دایكەو نە لە باوكە‪،‬‬ ‫زەوی ئەیناس ‌ێ (پ)‪ ،‬ئەوەی لێوە‬ ‫نایەت‪.‬‬ ‫‪-7‬دوان لە زەل‪ ،‬خواردنەوەیە‪ ،‬دوان‬ ‫لە سمێڵ‪ ،‬زیاتر بۆ سەگە‪.‬‬ ‫‪-8‬پرسیارە‪ ،‬دوان لە خاس‪،‬‬ ‫ژمارەیەكە (پ)‪.‬‬ ‫‪-9‬لە مرۆڤ‌و باڵندە و گیانلەبەرو‬ ‫روەكیشدا هەیە‪ ،‬نیوەی چوار‪،‬‬ ‫میوەیەكە‪.‬‬ ‫‪-10‬لە توركیایە‪ ،‬بێ‌ كەڵكە‪ ،‬ئەدر ‌ێ‬ ‫لە زۆر شت‪.‬‬ ‫‪-11‬رژای بێ‌ كلك‪ ،‬هەمو ئەیكەین‪،‬‬ ‫وەك یەكن‪.‬‬ ‫‪-12‬تەنیا بۆ پێشەوە ئەڕوات‪ ،‬ئەب ‌ێ‬ ‫بەویژدان بن‪.‬‬

‫‪-1‬باڵو‪ ،‬جۆرە جنێوێكی سوكە‪.‬‬ ‫‪-2‬شوێنێكی مۆدێرنە‪ ،‬ئاو ئەیناسێ‌‪.‬‬ ‫‪-3‬هەورامی بەكاری دەهێن ‌ێ (پ)‪،‬‬ ‫گیانلەبەرێكە‪.‬‬ ‫‪-4‬سەراپای گیان‪ ،‬تیرەیەكی كوردە‪،‬‬ ‫ئەوەڕێ‌‪.‬‬ ‫‪-5‬دوان لە بەفر‪ ،‬ژمارەیەكە‪ ،‬سیان‬ ‫لە سەنگ‪.‬‬ ‫‪-6‬خەڵكی ئەو واڵتەیە‪( ،‬پ)‪،‬‬ ‫زۆرجار ئەگیرێ‌‪.‬‬ ‫‪-7‬هەڕەمەكی‪ ،‬خۆری میللەتان‪.‬‬ ‫‪-8‬ئاگر دەیناسێ‌‪ ،‬بۆ خانوە‪ ،‬الشەی‬ ‫مەڕ دوای سەر بڕین (پ)‪.‬‬ ‫‪-9‬سیان لە چەخماخە‪ ،‬هەمو كەس‬ ‫رقی لێیەتی‪ ،‬نێرە و كلكی نییە‪.‬‬ ‫‪-10‬پارێزراو‪ ،‬لە توتن ئەچێ‌‪.‬‬ ‫‪-11‬ئاوایی (پ)‪ ،‬یەكسەر دەدرێ‌‪،‬‬ ‫سەری پ ‌ێ هەڵئەگرن (پ)‪.‬‬ ‫‪-12‬جاران زۆر هەبو ‪ +‬سیان لە‬ ‫تەڵە‪.‬‬

‫وش ـ ــةى ونبو‬

‫ماسی بەستو‪ ،‬سودەكانی لە دەستنادات‬ ‫ئاژانسەكان‪:‬‬ ‫لێكۆڵەرەوان ئەوەیان راگەیاند‪ ،‬كە ماسی بەستو‪،‬‬ ‫هەرگیــز ئەو ســودانەی تیایدایە لە دەســتی نادات‪،‬‬ ‫ێ كەس بە پێچەوانەوە تێیگەیشتون‪.‬‬ ‫وەك چۆن هەند ‌‬ ‫لێكۆڵــەرەوان لــە كارگــەی (‪ )SINTEF‬ی‬ ‫ێ تاقیكردنەوەیــان ئەنجامدا‪ ،‬لە‬ ‫نەرویــژی‪ ،‬كۆمەڵــ ‌‬ ‫پێنــاو زانین‌و كاریگەری لەســەر ئــەو چەند جۆرە‬ ‫ماسییانەی كە هەیە‪ ،‬دوای بەستنیان دەركەوت‪ ،‬كە‬ ‫ئەو ماســییە بەستوانە هەمان جۆر سود و قازانج‌و‬ ‫ئەو مادانەی تێدایە كە لە ماسی زیندودا هەیە‪.‬‬ ‫زانایــان ئــەم دەســكەوتەیان بــە گرنــگ دانا بۆ‬ ‫ئەوانەی كە ماســی بەســتو دەكــڕن‪ ،‬لەهەمانكاتدا‬ ‫نرخەكەشــی كەمە‪ ،‬هەروەها بۆ ئەوانەشی كە ماسی زیانی بۆ تەندروستی هەبێت‪.‬‬ ‫(تارا كوندیل)‪ ،‬پسپۆر لە زانستی خۆراكدا دەڵێ‌‪،‬‬ ‫ێ شــتی تێدا بێت كە‬ ‫زینــدو دەكڕن‪ ،‬لەوانەیە هەند ‌‬

‫ئەمــە كارێكی زۆرباشــە كە ماســی بەســتو هەمان‬ ‫ســودی هەیــە وەك ماســی زیندو‪ ،‬بەاڵم پێویســتە‬ ‫پێش كڕینی پشــكنینی بۆ بكرێت‪ ،‬تا دڵنیا بیتەوە‬ ‫لــە جۆرەكــەی‪ ،‬گۆڕینی رەنگەكەی‪ ،‬یــان بۆنەكەی‬ ‫بەشێوەیەكی ناخۆش‪.‬‬ ‫بــە پێــی رێنماییــەكان‪ ،‬چەند رێنماییــەك هەیە‬ ‫ێ بگیرێنە بەر دوای كڕینی ماســی بەســتو‪،‬‬ ‫كە دەب ‌‬ ‫ئەوانیش‪:‬‬ ‫ێ ماسییە بەستوەكە دوای راوكردنی خرابێتە‬ ‫ـ دەب ‌‬ ‫شوێنی بەستنەوە‪.‬‬ ‫ێ كە پلەی گەرما كەم‬ ‫ێ لە شوێنێكدا دابنر ‌‬ ‫ـ دەب ‌‬ ‫ێ تا ئاستی بەستنی‪.‬‬ ‫ب‌‬ ‫ێ پێــش‬ ‫ێ كاری توانــەوەی زۆر خێــرا بــ ‌‬ ‫ـ دەبــ ‌‬ ‫ئامادەكردنی‪.‬‬

‫وشەی ونبو‪:‬‬ ‫چیرۆكنوسێكی بە توانای كوردە‬

‫دۆندرمە – تەتەڵەمیران – كۆمەك‬ ‫قەپان –‬ ‫تەمەركیلۆمەتر‬ ‫زیرە – –‬ ‫گەشتیار––مەردان‬ ‫هیندی – كەویار‬ ‫ساڵۆن –‬ ‫–‬ ‫پۆڕ‬ ‫–‬ ‫الند‬ ‫چاڤی‬ ‫–‬ ‫مۆز‬ ‫– كوێرەوەری – قەاڵچواالن – كەشافە‬ ‫پرد –– كۆتر‬ ‫ێ–‬ ‫پۆڕ ز–‌‬ ‫تۆڕنەچی –‬ ‫كۆگا –‬ ‫مەلیك‬ ‫سۆسەن –‬ ‫– كۆاڵن –‬ ‫– گرد‬ ‫شەریك‬ ‫–‬ ‫سڵق‬ ‫–‬ ‫گەاڵڕێزان‬ ‫ێ گیراو – هەوری‬ ‫ساماڵ ––سوڵتە – بەكر ‌‬ ‫– برۆ – مێشولە – بەڕازیل – چڵ‬ ‫– سەلیم – سۆندە – ساقی – چقڵ –‬ ‫– سۆز – دڕك – كەسك – مازو‬ ‫سمە‪ –.‬سافی –‬ ‫مەسینە – تەور –– گاڵ‬ ‫مەمۆ – جرج – بێاڵ‪.‬‬


‫ناوةندي رؤشنطةريى ضاود َير دةريدةكات‬ ‫خاوةنى ئيمتيازو سةرنوسةر‪ :‬مةال بةختيار‬ ‫ستافى كارا‪ :‬سامى هادى ‪ -‬بةهمةن تاهير نةريمان ‪ -‬رزطار فايةق‬

‫يةكةمني ذمارةى‬

‫ناونیشان‪:‬‬ ‫سلێمانی – گردی ئەندازیاران ‪ -‬گەڕەکی ‪ ،١٠٥‬کۆاڵنی ‪٤١‬‬ ‫نزیك هۆڵی رۆشنبیری‬ ‫ئاسیا‪07701959999 :‬‬ ‫كوردتێل‪3302158 :‬‬ ‫فانۆس تیلیكۆم‪07480134687 :‬‬ ‫كۆڕەك‪07501147133 :‬‬ ‫دابەشكردن‪07701517533 :‬‬ ‫نرخ‪ 500 :‬دینار‬ ‫ ‬ ‫چاپخانە‪ :‬كوردستان‬

‫لة ‪ 2004/10/4‬دةرضوة‬

‫‪info_chawder@yahoo.com‬‬

‫ژمارە دووی‬ ‫گۆڤاری (كولتور مەگەزین) باڵوكرایەوە‬ ‫ژمــارە دووی گۆڤــاری‬ ‫(كولتور مەگەزین) باڵوكرایەوەو‬ ‫خوێنــەران دەتوانن ســەردانی‬ ‫كتێبخانەی غەزەلنوس لەشاری‬ ‫‌ســلێمانی و كتێبخانەكانــی‬ ‫دیكــە بكــەن‪ ،‬بۆئــەوەی بــە‬ ‫(گۆڤــاری كولتــور مەگەزین)‬ ‫ئاشــنا بــن‌‪ .‬گۆڤارەكــە لــەم‬ ‫ڕۆژانەشــدا لەهەولێــر و شــار‬ ‫و شــارۆچكەكەكانی دیكــەی‬ ‫كوردستان دابەشدەكرێت‪.‬‬ ‫هاوكات دەستەی نوسەرانی‬ ‫رایدەگەیەنــن‪،‬‬ ‫گۆڤارەكــە‬ ‫كــە كڕینــی هــەر ژمارەیــەك‬ ‫یارمەتیمــان دەدات بــۆ‬ ‫بەردەوامبــوون لەچاپكردنــی‬ ‫ژمارەیەكی دیكە و پڕكردنەوەی‬ ‫بەشــێكی بچوكــی تێچوونــی‬ ‫هــەردوو ماڵپــەڕە كــوردی و‬ ‫ئینگلیزیەكەمــان‪ .‬هیواداریــن‬ ‫لەڕێگەی خۆشەویستی ئێوە بۆ‬ ‫كولتــور و فیكــر و ئــەدەب و‬ ‫فێمنیــزم و جێندەر و هونەری‬ ‫كوردی بتوانین بەردەوام بین‪.‬‬ ‫نرخەكــەی گونجــاوە لەگــەڵ‬ ‫بارودۆخی ئەمڕۆدا‪.‬‬ ‫ئەوەشــیان راگەیانــدوە‪،‬‬

‫كــە بابەتەكانــی گۆڤــاری‬ ‫كولتورمەگەزین لە ئۆالینەكەدا‬ ‫نییــە‪ .‬وەك ســتاندارتێكی‬ ‫جیهانــی دوای دەرچوونــی‬ ‫ژمارەیەكــی نــوێ ئەوســا‬ ‫هەندێكی دەچێتــە ناو گۆڤارە‬ ‫ئۆنالینەكــەوە‪ .‬هەوڵدەدەیــن‬ ‫هەندێك بابەتــی ژمارەی یەك‬ ‫لــە (كولتور مەگەزین) ئۆنالین‬ ‫دابنێنین‪ .‬لەهەموو ژمارەیەكدا‬ ‫شــانۆی ژمــارە باڵودەبێتەوە‪.‬‬ ‫ئەمجــارە (دانــا ڕەووف )‬ ‫ كچــە فلیــم گێڕەوەكە ‪-‬ی‬‫ئامادەكردووە بۆ بەشی شانۆی‬ ‫گۆڤاری كولتور مەگەزین‪.‬‬

‫‪w w w.ch awder n ews. com‬‬

‫‪No. (636) 04-12-2017‬‬

‫‪Political, Educational & Social Weekly Press‬‬

‫سەمای‬ ‫هەڵوەرینێكی تر‬ ‫چاودێر‪-‬تایبەت‪:‬‬ ‫هەمــو دەڕۆیــن‪ ،‬یــەك یــەك دەچینــەوە بەردەم‬ ‫قیامەتەكانــی مەرگ‪ ،‬دەڕۆیــن‌و لە هەر تولەرێیەكدا‬ ‫بێت‪ ،‬ســاوێك دەســپێرین‌و هەنگاوەكانمان خێراتر‬ ‫دەكەین‪ ،‬ئــەوە ئێمەین لە هەمو پەنجەرە تەڵخەكان‬ ‫دەڕوانیــن‪ ،‬بــەردەكان بەردەبنــەوە و الشــەكان‬ ‫هەپــرون دەبن‪ ،‬منداڵەكان لە كۆالرەو بوكە شوشــە‬ ‫دوردەكەونەوە‪ ،‬عاســاكان لە نێو قەدەوە دەشكێن‌و‬ ‫ئەشــكەكانیش وەكو باران دادەبارێن‌و ئەسپەكانیش‬ ‫لە حیلە دەكەون‪.‬‬ ‫ئــەوە ئێمەیــن خاكیــش نامانگرێتەخــۆی‪ ،‬هــەر‬ ‫لەبەرئــەوەی كــە هیچمــان نەكــردوە‪ ،‬نــە الســكی‬ ‫گوڵێكمان شكاندۆتەوە و‪ ،‬نە كانیەكمان پڕكردۆتەوە‬ ‫ێ گۆرانی‌و ئاواز بوین بۆ گوڵە گەنمەكان‪.‬‬ ‫و‪ ،‬نە ب ‌‬ ‫ئــەوە ئێمەین كە هیچ ناپاكیەكمــان نەكردوە‪ ،‬نە‬ ‫خەردەلمان دروست كردوە و‪ ،‬نە گەرومان خنكاندوە‬ ‫و ‪ ،‬نە تۆپێكیشــمان هاویشــتوە‪ ،‬ئــەوە ئێمەین كە‬ ‫دەمریــن‪ ،‬دەمرین‌و لە مردنیــش ناپاڕێنەوە‪ ..‬ئەوە‬ ‫ئێمەین‪.‬‬ ‫هات‪ ،‬ئەمجارەیان بومەلەرزەیەك هات‪ ،‬هات‌و وتی‬ ‫ئەرەوەڵاڵ دۆزیمەوە‪ ،‬ئەوە ئێوەن!!‪.‬‬ ‫(بەهــۆی بومەلــەرزەوە‪ ،‬بەشــێك لە جەســتەی‬ ‫كوردستان بریندارە‪ ،‬بەمبۆنەیەوە رۆژی ‪2017/12/8‬‬ ‫كۆنســێرتێكی خێرخــوازی لــە شــاری ســتۆكهۆڵم‬ ‫بــە بەشــداری زیاتــر لــە ‪ 20‬گۆرانیبێــژی كــورد‬ ‫بەڕێوەدەچێــت‪ ،‬بە ئومێــدی ئەوەی مەرهەمێك بێت‬ ‫بۆ زامی نیشتمان)‪.‬‬

‫‪www.galawej.com‬‬

‫سایتی نوێی‬ ‫بنکەی روناکبیریی‬

‫گەالوێژ‬

‫‪www.galawej.com‬‬

‫زانكۆی راپەڕین‬ ‫فیلمی هەفتانە‬ ‫منایش دەکات‬ ‫چاودێر‪ -‬تایبەت‪:‬‬ ‫زانكۆی راپەڕین‪ ،‬گەرچی لە چاو زانكۆكانی تری‬ ‫ێ دادەنرێت‪،‬‬ ‫هەرێمی كوردستاندا‪ ،‬بە زانكۆیەكی نو ‌‬ ‫بــەاڵم جۆرەهــا چاالكــی جۆراوجــۆری بەئەنجــام‬ ‫گەیاندوە و هەوڵ‌و ماندوبونێكی زۆریشــی داوە بۆ‬ ‫بەرەوپێشچونی كارەكانی لە هەمو بوارەكاندا‪.‬‬ ‫لە تازەترین چاالكیشــیدا‪ ،‬كــە دەبێتە یەكەمین‬ ‫ێ‬ ‫زانكــۆ بۆ نمایشــكردنی فیلمــی هەفتانــە‪ ،‬دوێن ‌‬ ‫‪ ،2017/12/3‬لــە هۆڵــی چاالكییەكانــی كۆلێــژی‬ ‫پــەروەردەی بنەڕەت – نهۆمــی دوەم‪ ،‬لە پرۆژەی‬ ‫نمایشــی فیلمــی ســینەمایی هەفتانــەدا‪ ،‬كــە بــۆ‬ ‫خوێنــدكاران‌و مامۆســتایان‌و فەرمانبەران‌و فیلم‬ ‫دۆستان ئامادەكراوە‪ ،‬فیلمی (كتێب دز) نمایشكرا‪.‬‬ ‫ئــەم فیلمە‪ ،‬فیلمێكی درامی ئەمەریكیەو ســاڵی‬ ‫‪ 2013‬بەرهەمهێنراوە‪ ،‬لە نوسینی (مایكل باترونی)‬ ‫ەو دەرهێنانــی (برایــن بیرســیفال)ە‪ ،‬كاری ئــاواز‬ ‫و مۆســیقای لە الیــەن (جۆن ویلیامــز)ەوە بۆ بە‬ ‫ئەنجــام گەیەنــدراوە و هەریەك لە سۆفیانیلســی‪،‬‬ ‫جیوفــری راش‪ ،‬ئیمیلی واتســون‪ ،‬رۆڵی ســەرەكی‬ ‫تێدا دەگێڕن‪ ،‬ماوەی فیلمەكە ‪ 135‬دەقیقەیە‪.‬‬


‫ژمارەکانی داهاتوو‬

‫دەقی شیعریی نوێ‪ :‬کەریم دەشتی‬

‫‪r a k h n a c h a w d e r@ g m a i l . c o m‬‬

‫‪www.chawdernews.com‬‬

‫کۆمیدیایەکی تاڵ و نیگەران‬

‫سه‌رپه‌رشتیار‪ :‬سامی هادی‬

‫ژمارە (‪ )578‬دووشەممە ‪2017/12/4‬‬

‫پاشكۆيەكی هەفتانەی ڕەخنەيی ئەدەبی ڕووناكبريييە‬

‫ودی ئالن‬

‫دەبێتە ‪ ٨٢‬ساڵ و هێشتا گاڵتە بە جیهان دەکات‬ ‫ڕەخنەی چاودێر‬ ‫ودی ئالن کۆمیدییەن‪ ،‬ئەکتەر‪ ،‬دەرهێنەر‪،‬‬ ‫نووسەر و مۆسیقاری ئەمەریکی‪ ،‬بە نووسینی‬ ‫کتێبە تەنزئامێزەکان دەستی بە کارە ئەدەبی‬ ‫و هونەرییەکانی کرد‪ .‬ئەو تا ئێستا نۆزدە‬ ‫جار وەک کاندیدی ئۆسکار هەڵبژێردراوە و‬ ‫چوار جاریش بردوویەتییەوە‪ ،‬کە بریتین لە‬ ‫خەاڵتەکانی ئۆسکاری باشترین دەرهێنان و‬ ‫سێ ئۆسکار بۆ باشترین سیناریۆ‪.‬‬ ‫هــــەروەک لــە مۆسیقای فیلمەکانییەوە‬ ‫دەردەکــەوێــت‪ ،‬ئالن لە الیەنگرانی جددیی‬ ‫مۆسیقای جـــازە‪ .‬ئــەو خــۆی لــە الوێتیدا‬ ‫کالرنێتی دەژەنی‪ .‬سااڵن لەگەڵ گرووپێک لە‬ ‫هاوڕێیەکانیدا لە هۆتێلێک لە نیۆیۆرک جاز‬ ‫دەژەنێت‪ .‬ودی ئالن تەنانەت بۆ وەرگرتنی‬ ‫خەاڵتی ئۆسکاری فیلمی ئەنی هۆڵ نەچوو‬ ‫بۆ هۆڵیوود‪ ،‬چونکە مەراسیمی ئۆسکارەکە‬ ‫کەوتبووە شەوی دووشەممەکەی ئەوەوە‪.‬‬ ‫ودی ئالن لــە چاوپێکەوتنێک لــە ساڵی‬ ‫‪٢٠٠٨‬ـدا خۆی وەک «بێخودایەکی تێکۆشەری‬ ‫فرۆیدی» ناساند‪ ،‬لە خــوارەوە بە بۆنەی‬ ‫جەژنی لەدایکبوونییەوە‪ ،‬باشترین فیلمەکانی‬ ‫بە هەڵبژاردنی گاردیان‪ ،‬دەناسێنین‪.‬‬

‫هەشت‬ ‫‪Sleeper‬‬

‫پێنج‬ ‫عەشق و مەرگ‬

‫یەکێکە لە پڕچێژترین فیلمەکانی ودی ئالن کە نیشان‬ ‫دەدات ئەم دەرهێنەرە تا چ ئەندازەیەک لەگەڵ بێرگمان‬ ‫و دۆستۆیۆڤسکیدا دەتوانێت سەرگەرمکەر بێت‪ .‬پێنج‬ ‫خولەکی سەرەتای فیلمەکە لە تەنزئامێزترین ئەو‬ ‫شتانەیە تا ئێستا ودی ئالن نووسیونی‪.‬‬

‫چوار‬ ‫پارەکە هەڵگرە و ڕاکە‬

‫ئەم فیلمە ساڵی ‪ ١٩٦٩‬دروست کراوە‪ .‬جیم سیتوارت‬ ‫لە ڕەخنەگرانی گاردیان دەرب ــارەی نووسیویەتی‪:‬‬ ‫یەکەمین جار لە باشووری ڤێتنام ئەم فیلمەم بینی‪،‬‬ ‫لە الیەن سوپاوە نمایش دەکرا‪ .‬بەاڵم ئەمە زۆر گرنگ‬ ‫نەبوو‪ .‬هیچ شتێک وەکو جەنگ نییە و بەردەوام تێیدا‬ ‫هەست بە بێهوودەیی دەکەین‪ .‬هەر لە یەکەمەوە ئاشقی‬ ‫فیلمەکە بووم و کاسێتێکی قاچاخیشم لێی پەیدا کرد‪.‬‬

‫سێ‬ ‫هانا و خوشکەکانی‬

‫«هانا و خوشکەکانی» دەربارەی نیۆیۆرکێکە کە‬ ‫ئێستا بوونی نییە‪ ،‬بەاڵم ڕۆژگارێک شوێنی نمایشی‬ ‫فلیمە باشەکان و کتێبە دەگمەنەکان بوو‪ .‬سێ خوشکە‬ ‫ئاڵۆزەکەی ئالن‪ ،‬نموونە و سیمبولێکن لە ژنەکانی‬ ‫ناو نووسراوەکانی ئــەو‪ .‬کۆی ئەکتەرانی فیلمەکە‬ ‫بێکەموکوڕین‪ .‬خودی ئالنیش ڕۆڵی هاوسەری پێشووی‬ ‫هانا دەگێڕێت‪ .‬فیلمەکە پڕنەخشونیگار‪ ،‬زیرەکانە و پڕ‬ ‫لە ڕەنگە جیاوازەکانە‪ .‬ئەم فیلمە هەروەها دواهەمین‬ ‫فیلمی تاڵ و شیرینی کارە کۆنەکانی ئالنە‪.‬‬

‫دوو‬ ‫ئەنی هۆڵ‬

‫ئالن لە فیلمی سلیپەردا ڕێزێکی زۆر لە دایان‬ ‫کیتۆن دەگــرێــت و لــەگــەڵ ئـــەودا دەســت دەکــات‬ ‫ئەم فیلمە شتێکە لە نێوان کارە سەرەتاییەکانی‬ ‫بە کۆمیدیایەکی پڕ کێشمەکێش و نمایشی وێنە‬ ‫دەگمەنەکان‪ .‬کارەکتەرەکانی ئەم فیلمە‪ ،‬مۆزێکی زۆر ودی ئالن و کارە دەروونگەراکانی لە هەشتاکاندا‪ .‬ئەنی‬ ‫گەورە‪ ،‬کوولەکەیەکی زل و هەڵبەت دیکاتۆرێک لە هۆڵ لە یەک کاتدا هەڵگری بابەتگەلی جددی و هاوکات‬ ‫مەملەکەتێکدا لە داهاتوو‪ ،‬کە لە ڕاستیدا لووتێکە‪ .‬لەگەڵ گاڵتەیشدا سەروکاری هەیە‪ .‬پەیوەندیی دوو‬ ‫فیلمەکە پڕ لە بیرۆکەی داهێنەرانەیە سەبارەت بە کارەکتەری سەرەکیی فیلمەکە هەرگیز باشتر لەمە‬ ‫نەبووە‪ .‬ڕۆڵبینینی خودی ئالنیش لەم فیلمەدا زیاتر‬ ‫ڕۆبۆتەکان و سەگەکان‪.‬‬ ‫جیی سەرنجە لە چاو پێشتردا‪ .‬فیلمەکە لە ژانری‬ ‫کۆمیدی‪-‬ڕۆمانتیکدا و لە باشترینەکانە لەو ڕووەوە‪.‬‬ ‫حەوت‬

‫نیوەشەو لە پاریس‬

‫یەک‬ ‫مەنهەتن‬

‫لەم فیلمەدا ئەکتەرەکان بــەرەو ئاسوودەییەکان‬ ‫و دڵخۆشییەکان ئاراستە دەکرێن‪ .‬وێنەگرتن لەم‬ ‫فیلمی مەنهەتن بە باشترین فیلمی ئالن دادەنرێت‪.‬‬ ‫فیلمەدا زۆر ستایش کراوە و بە فیلمێکی زیرەکانە‬ ‫ناسراوە‪ .‬بیرۆکەی فیلمەکە لەسەر گەڕانەوە بۆ ڕابردوو فیلمەکە نەک هەر نامەیەکی ئاشقانەیە بۆ یەکێک لە‬ ‫بنیاد نراوە‪ ،‬کەسێک لە زەمەنی ئێستا و ڕابردوودا شارەکانی دنیا‪ ،‬بەڵکو فیلمێکیشە دەربارەی وێناکردنی‬ ‫لە هاتوچۆیەکی سەرنجڕاکێشدایە و هونەر باسی کەسایەتییەکی تایبەت‪ .‬هەم دەکرێت وەک تراژیدیایەک‬ ‫تێکەڵ بە کۆمیدیا بیبینین‪ ،‬هەم وەک تراژیدیایەکی‬ ‫سەرەکییە‪.‬‬ ‫تاریکیش کە لەناو فیلمە باوەکانی ئالندا جێی‬ ‫نابێتەوە‪ .‬ئێوە چیتان لە فیلمەکانی ودی ئالن بوێت‪،‬‬ ‫شەش‬ ‫لەم فیلمەدا هەیە‪ .‬فیلمەکە ڕەشوسپییە و ئەمیش زۆر‬ ‫بیرەوەرییەکان ستاردەست‬ ‫لە جێی خۆیەتی‪ .‬ئالن لە سەرەتادا پێی وا بوو لەو‬ ‫کرا‪،‬‬ ‫نمایش‬ ‫ئــەم فیلمە کاتێک لە هەشتاکاندا‬ ‫فیلمانەیەتی کە سەرکەوتوو نابێت و بینەر لێی دوور‬ ‫باشترین‬ ‫لە‬ ‫فیلمەکە‬ ‫ڕەخنەیەکی زۆری لێ گیرا‪ .‬ناکرێت‬ ‫دەکەوێتەوە‪ ،‬بەاڵم بوو بە باشترین فیلمی‪.‬‬ ‫بەدەریش‬ ‫بەاڵم‬ ‫بکەین‪،‬‬ ‫فیلمەکانی ودی ئالندا هەژمار‬ ‫ودی ئالن‪١ ،‬ـی دیسەمبەری ‪ ١٩٣٥‬لە نیۆیۆرک لە‬ ‫نییە لە زەرافــەت و جوانی‪ .‬فیلمی بیرەوەرییەکانی دایک بووە و لەم ڕۆژانەدا تەمەنی بوو بە ‪ ٨٢‬ساڵ‪.‬‬ ‫ستاردەست هەڵگری دیدگای ودی ئالنە بۆ بابەت و ئەو دەرهێنەرێکە لە فیلمەکانیدا هەم گاڵتەکار‪ ،‬هەم‬ ‫کێشەگەلی ناوبانگ‪.‬‬ ‫نیگەران و هەمیش تاریک دەردەکەوێت‪.‬‬


‫کتێبێکی نوێ دەربارەی ناونیشانی ڕۆمانی کوردی‬ ‫ئا‪ :‬ڕەخنەی چاودێر‬ ‫لە هەوەڵەوە تاکو ساڵی ‪ ٢٠١٣‬لە ڕووی سیمیۆلۆژییەوە‪.‬‬ ‫ئەم کتێبەکە لە سێ بەش پێك هاتووە‪ .‬بەشی یەکەم‬ ‫هەوڵێکە بۆ ناساندنی سیمیۆلۆژیا لە ڕووی تیۆرییەوە‪ .‬هەرچی‬ ‫کتێبی (سیمیۆلۆژیای ناونیشان ‪ -‬ناونیشانی ڕۆمانی کوردی بەشی دووەمە هەوڵێکە بۆ توێژینەوە لە زانستی ناونیشان لە‬ ‫بە نموونە‪ )-‬تازەترین کتێبی نووسەر و ڕەخنەگر (حەمە ڕووی تیۆرییەوە‪ .‬بەشی سێیەمی کتێبەکە بەشێکی پراکتیکییە‬ ‫مەنتك)ە‪ .‬ئەم کتێبە توێژینەوەیە لە ناونیشانی ڕۆمانی کوردی لە بارەی ناونیشانی ڕۆمانی کوردی‪.‬‬

‫لەوێدا ناونیشانی ڕۆمانی کوردی لە هەوەڵەوە تاکو ساڵی ‪٢٠١٣‬‬ ‫بەسەر چەند قۆناغێکدا دابەش کراوە‪ .‬هەر قۆناغەی خاسیەت و‬ ‫تایبەمەندیی دیاری کراوە‪ .‬هاوکات ئەو ناونیشانانەی دەاللەتن‬ ‫لە ناو‪ ،‬شوێن‪ ،‬کات و ڕووداو لە یەکدی جودا کراونەتەوە و‬ ‫توێژینەوەیان لە بارەوە کراوە‪.‬‬

‫‪2‬‬

‫ژمار ‌ه (‪ )578‬دووشه‌مم ‌ه ‪2017/12/4‬‬

‫مەچەكە خاچ‬

‫««‬

‫(خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی سێیەمی ئەزموون و یاد)‬

‫دکتۆر باساک بەرزنجی‬

‫ئەو پێی وایە سیاسەت فێرمان دەكات چۆن‬ ‫بە چاكە (چاكەكاری) ژیان بەسەر بەرین‪.‬‬ ‫بابەتی سیاسەت ئەوەیە كە خەڵك چۆن‬ ‫بتوانێ پەرە بە توانا مرۆڤییەکان و بەهاكانی‬ ‫خۆی بدات‪ .‬ئەوەیە كە بیر لە پێشڤەچوونی‬ ‫جڤاك بكەن و وەكــو یەكەیەك بڕواننە‬ ‫كۆمەڵگا و ئاگاداری چارەنووسی بن‪.‬‬ ‫بەاڵم كە پشكۆ ناوی سیاسەت دەهێنێ‬ ‫بە سیاسەتی ناسیاسەت‪ ،‬بە شكستەكانی‬ ‫سیاسەت‪ ،‬بە سیاسەتی شكستخواردوو‪،‬‬ ‫دەیدركێنێ‪ .‬الی ئــەو‪ ،‬سیاسەت خوێنی‬ ‫بەهەدەرچووی ئازیزان‪ ،‬برسییەتی مندااڵنە‪،‬‬ ‫سفربوونی پێوەر و پێودانگە ئینسانیەكانی‬ ‫كۆمەڵگایە‪ .‬بۆ ئەو سیاسەت‪ :‬ئاژاوەیە‪،‬‬ ‫تیرۆرە‪ ،‬كێشەیە‪ ،‬سیاسەت دونیایەكی كرێتی‬ ‫پشكۆیە كە دەیەوێ وێنەی ئەزموونەكانی‬ ‫لەگەڵدا بە ماڵی فەرامۆشی بسپێرێت‪.‬‬

‫عێراق بوون و لەوێ بەشێك لە هاوڕێكانی‬ ‫لەسەر زەین و بیری ئەو كاریان كردووە و‬ ‫هەر لــەوێ بە فیكری چەپ و ماركسیزم‬ ‫ئاشنا بووە‪ .‬تا وای لێ هاتووە لە كۆتاییی‬ ‫ساڵی (‪)1975‬دا‪ ،‬بەكردەوە بكەوێتە نێو‬ ‫بازنەی ڕێكخستنەكانی كۆمەڵە‪ .‬بەاڵم دەبێ‬ ‫پاشخانی كۆمەاڵیەتی ئەو بێنینە بەرچاو‪.‬‬ ‫دیمەنی جێبەكەی (داود بەگ) و بە زگی‬

‫لێی دەپرسێ‪ ،‬تاسەی ڕۆژگارەكانی زیندانی‬ ‫چیات كردووە؟‪ .‬پشكۆ كە تا ئەودەم هیچ‬ ‫كات قەومەكەی خۆی ئەوها داماو و برسی‬ ‫نەبینیوە‪ ،‬لەسەر تەختی خەوتنەكەی لەسەر‬ ‫زگ ڕادەكشێ و پرمەی هەنیسك و گریانی‬ ‫فەزای ژوورەكەی سیخناخ دەکات‪.‬‬ ‫پشكۆ تەنیایە‪ ،‬نامۆیە‪ .‬نامۆ بە خۆی‪ .‬بە‬ ‫ئەوەی دەگوزەرێ‪ ،‬كەچی هەردەم پەیوەستە‬

‫الی ئەو‪ ،‬سیاسەت خوێنی بەهەدەرچووی‬ ‫ئازیزان‪ ،‬برسییەتی مندااڵنە‪ ،‬سفربوونی‬ ‫پێوەر و پێودانگە ئینسانییەكانی‬ ‫كۆمەڵگایە‬

‫نووسینی یاداشتی ڕۆژانە یان نووسینەوەی‬ ‫بیرەوەرییەكان كارێكە دەكەوێتە خانەی‬ ‫مۆدێرنیتییەوە‪ .‬كتێبی سێیەمی ((ئەزموون‬ ‫و یــاد))ی پشكۆ نەجمەدین‪ ،‬بیرەوەریین‬ ‫بە شێوازێكی نــوێ و جیاواز لە هەموو‬ ‫ئەو بیرەوەریانەی تا ئێستا بینیومانن‪.‬‬ ‫لێرە‪ ،‬نووسەر قارەمانی ڕووداوەكــان نییە‪،‬‬ ‫ئەمڕۆ هەر كۆلكەخوێندەوارێك دەمی‬ ‫بەاڵم كە لە خوێندنەوەی دەبیەوە‪ ،‬ئیدی‬ ‫پشكۆ دەناسی و دەیبینی نووسینەكانی بكاتەوە و باسی كتێب خوێندنەوە بكات‪،‬‬ ‫گومان مەكە کە دەڵێت‪ :‬لە سەرەتای الویی‬ ‫نەخشەیەكە بۆ ئازارەكانی كێشاویەتی‪.‬‬ ‫بە نیشتمان و زیاتر لە هەر شوێنێك بە زێدی‬ ‫ڕاستگۆیی ئەو كەسەی بیرەوەرییەكانی خۆیەوە‪ ،‬هەموو بەرهەمە كالسیكیەكانی برسی و بە پێ گەڕانەوە لە قوتابخانە‪.‬‬ ‫دوو شت كە زۆر كاریگەری لەسەر پشكۆ خۆی‪ .‬لە ناخی ئەودا ئەڤین نەمردووە و ڕێز‬ ‫دەنووسێتەوە‪ ،‬جوانترین نەخشە كە لە ناودارانی وەكو تۆلستۆی‪ ،‬داستایۆفسكی‬ ‫زەینی خوێنەر بەجێ دەمێنێ كە پشكۆ چ و ویكتۆر هۆگۆ و‪ ...‬خوێندۆتەوە‪ ،‬كەچی هەبووە و لەم كتێبەدا ڕەنگی داوەتــەوە لە ئەو مرۆڤانە دەگرێت كە ئەڤینداری پاکژن‬ ‫و ڤیانی نیشتیمان بە ئەركێكی پیرۆز دەزانن‪.‬‬ ‫ئاسان ئەو نەخشە جوانە بەجێ دەهێڵێت‪ .‬كەسێكی وەكــو پشكۆ كە بە ڕاشكاوی ئەنفال و زیندانە‪.‬‬ ‫ئەنفال برینێكە لەسەر ڕووحــی هەر كە شیعری ((هەڵەبجە غەزەی خەمناكە))‬ ‫شێوازی دەربڕین‪ ،‬توانست و زمانی بەرزی دەڵــێــت لــەســەردەمــی زانــكــۆدا‪ ،‬ئاشنای‬ ‫نووسین‪ ،‬ستایلی گێڕانەوە‪ ،‬خەیاڵی بەرزەفڕ‪ ،‬نووسەرە ناودارەكان و ڕۆمانە جیهانییەكان كوردێك بەجێ ماوە‪ ،‬چ سووك چ گران‪ ،‬دەبیستێ‪ ،‬هێشتا خوڵقێنەری ئەم دێڕانەی‬ ‫نەبووم‪ .‬ئەو گەورەیی و ڕاستگۆییی خۆی بەاڵم زیندان بۆ پشكۆ برینێكی گران بووە نەبینیوە كە پێی سەرسام دەبێت و بە خۆی دەگەڕێتەوە نشتیمان بۆ ئەوەی لە سێبەری یان هەبوون و دیتن‪ ،‬دووەمیانی هەڵبژاردبوو‪،‬‬ ‫شارەزایی لە زمان و وێناكردنی هەستەكان‬ ‫پێشان دەدا‪ ،‬كە تابوو دەشكێنێ و پێمان بەتەنیشت برینی جەرگبڕی ئەنفالەوە‪ .‬دەڵێت‪ :‬ئەم مــەردە چەند ئازایانە لەژێر واڵتێكی بێبەعسدا شاد بێتەوە‪ .‬كە یەكەم هەر بۆیێش لە ژانی خەڵك ورد بۆتەوە‪.‬‬ ‫وایان كردووە كە ئەم بیرەوەرییانە بگەنە‬ ‫دەڵــێــت تــا تەمەنی ســێ چ ــوار ساڵی‪ ،‬زیاتر لە ‪ 20‬جار وشەی زیندان لەم كتێبەدا چەپۆكی خوێناویی بەعسدا ڕووبەروویان شــەو لەسەر خاكێكی گــەرم دەڕوانێتە بەدبەختیی خەڵك بە سادەیی نابینێ‪،‬‬ ‫سنووری بەرزترین ژانری ئەدەبی كە ڕۆمان‬ ‫جەستەی بەرجەستەی ژنێك نەكەوتووە و هاتووە‪ .‬ئەو شورشگێر بووە لەشاخ‪ ،‬بەاڵم دەبێتەوە و پێی وایە ئەمە لووتكەی شیعری ئاسمانی واڵتێكی بێ داگیركەر‪ ،‬ڕووحی وەكــو بابەتێك بۆی دەڕوانـــێ‪ .‬لە بەشی‬ ‫بێت‪.‬‬ ‫باسی یەكەم لێكئااڵنی لەگەڵ ژن دەكات‪ ،‬بە فەرمانی هاوڕێ دەستەاڵتدارەكانی خۆی‪ ،‬بەرگرییە‪ .‬پاش ژاربارانكردنی هەڵەبجە‪ ،‬ئەم دەجــوڵــێ و «خــەو ناتوانێ لە گلێنەی گێرانەوەكانی كیژۆڵەیەكدا‪ ،‬دەكرێ بگوترێ‬ ‫ئەگەر خواستبای‪ ،‬دەیتوانی وا بكات‬ ‫لێرەدا ساكاری و ڕاستگۆییی ئەومان بۆ بە فەرمانێك كە لەسەر سفرەیەكی ڕازاوە شیعرە دەبێتە تەوقی خەیاڵی و سەراپای ماندووی هەڵنیشێ‪ ،‬ئەستێرەكان گوڵەزیون ئیدی هەموو شت ڕەشە و دەبێ لە عبدالله‬ ‫كە ئەوەی لەبەر دەستماندایە بە مانایەكی‬ ‫دەردەكەوێت‪ .‬كە دەگێڕێتەوە وەك الدێیەكی و پاش نۆشینی چەند پێكیكی ویسكی بیركردنەوە و ئەندێشەی داگیر دەکات‪ .‬هەر بە ڕەشایی تاقی ئاسمانەوە دادووراون»‪ .‬پەشێو بپرسن‪ :‬تۆ بڵێی محمود كاوانی‪،‬‬ ‫تــەواو ڕۆمانێكی بــەرز بێت كە خوێنەری‬ ‫عەقڵ شاخاوی لە ماڵی ((خەباتی شێخ فەرمایشت كرابوو (فەرمانێك كە ڕەنگی بۆیەش لەبیری نەكردووە كە یەكەم جار لە ئیدی شــەو جوانە وەك شاملۆ دەڵــێ‪ :‬ئێستای دیتبا‪ ،‬گیانی بەخت كردبا؟‪ .‬دیتنی‬ ‫كورد چێژی لێ ببینێ‪ .‬ئەو ئێخەی ڕابردووی‬ ‫جەناب))‪ ،‬دەچێتە نێو بانیۆی خاوەنماڵ شەرابی گەڕاوەی ئازادی و بۆنی بارووتی چ كات و شوێنێك حەمە سەعید حەسەنی (چــەنــد جــوانــە شــەو‪ .‬بــۆ جــوانــە شــەو؟ ئەوەی قەومێك دەبێتە دەرۆزەكەر و وای‬ ‫خۆی گرتووە و بە نووسین ڕایتەكاندووە‪.‬‬ ‫بــۆ كــێ جــوانــە شــەو؟ شــەو و ڕووبـــاری لێهاتووە خێری پێ بشێ و چاو لەدەستی‬ ‫ئــەو نەینووسیوە بــۆ ئـــەوەی كەسێك و جگارە دادەگیرسێنێ‪ ،‬سپییەكی سادە ئەنفالی) گرتبوو‪ ،‬دەخرێتە زیندان‪ .‬لەوێ بینیووە‪.‬‬ ‫خەمی گەورەی پشكۆ‪ ،‬هەڵەبجەیە و كە بێكۆتاییی ئەستێرەكان‪ )...،‬بەاڵم هەر زوو ئەوانە بێت کە شەڕیان هەڵگیرساند و‬ ‫بە چــاوی خــۆی‪ ،‬هەرەسهێنانی هەموو‬ ‫بكاتە قارەمان یان یەكێك ڕیسوا بكات‪ .‬دەبینین‪.‬‬ ‫كتێب بەشی جیانەكراوەی ژیانی پشكۆیە‪ .‬ماناكانی ئەخالق و بەهاكانی سیاسەت‪ ،‬لەمەڕ هەڵەبجە دەنوسێ‪ ،‬هەر پەیڤێكی لە بۆی دەردەكــەوێ كە خەیاڵ درۆ دەكات‪ ،‬بینینی ئەوەی شورەییی خۆی ناشارێتەوە‬ ‫ویستوویەتی لە مۆمدانی ژەنگگرتووی‬ ‫كە مناڵ ب ــووە‪ ،‬یەكەم جــار سندووقی تێكشكانی پەیوەندییە مرۆڤییەکانی نێوان چۆڕاوگەی فرمێسكەكان دەبوو بە چۆلەكەی یەكەم شت بازگە دەبینێ (وای لە كرێتیی و بێشەرمی بە سەربەرزی لە قەڵەم بدرێ‪،‬‬ ‫ڕابردوودا مۆمێك بۆ ڕۆشنایی داهاتوو پێ‬ ‫كتێبەكانی كاكی كردووەتەوە و لە دەفتەر و شۆرشگێڕان دەبینێ‪ .‬كە لە زیندان دێتە بێالنەی بەر بــاران‪ :‬تراژیدیای هەڵەبجە‪ ،‬زالگە)‪ .‬هەڵوەرینی بەهاكان‪ ،‬نەمانی شكۆی هەبوونێکی گەرەکە کە بتوانێ بەرگەی ئەم‬ ‫بكات نەك بڵێت كە لە ڕابردووی تاریكدا‪ ،‬من‬ ‫كتێبەكانی ڕاماوە‪ .‬هێشتا بیری نەچووتەوە دەر‪ ،‬ئــەوەی دەیبینین ناڵەی ڕووحــی بۆ كۆمەڵكوژی و شارقڕان‪ ،‬ئەنگوستیلە و جەنگاوەران دەبینێ‪ .‬ئەو پێشمەرگانەی هەموو ژانە بگرێت‪.‬‬ ‫مۆمێكی ڕووناك بووم‪ .‬ئەو تێكۆشەرێك بووە‬ ‫بەاڵم هێشتاش هەندێ بەها ماوە‪ ،‬هەم‬ ‫پەنجەبڕین‪ .‬هەموویان ژووری هەتا هەتاییان بەرانبەر بە پاراستنی ڕووحیان دەستیان‬ ‫كە لە ژێر ڕنووی هەرەسەكانی تێكۆشاندا‪ ،‬یەكەم كتێب كە لە كتێبخانەی هەڵەبجەی ئەبەد هەالهەالبووی پشكۆیە‪.‬‬ ‫مــیــان كــۆنــدێــرا دەڵــێــت‪ :‬گــێــژبــوون‪ ،‬لە ماڵی یادەوەریی ئەودا هەیە‪ .‬ئەو بە بێ بۆ بەعس پان نەدەكردەوە‪ ،‬ئێستا بە ناوی الی پشكۆ هەم الی كیژۆڵەی ڕووســووری‬ ‫جگە لە نووسین تیشكێكی تر نابینێت‪ .‬ئەم وەرگرتووە‪ ،‬چ بووە‪.‬‬ ‫لە زینداندا‪ ،‬كتێب هاودەم و فریادڕەسی ســەرســووڕان‪ ،‬ویستێكی ڕادەبـــەدەرە بۆ ترس‪ ،‬پیالنە جەهەنەمییەكان بۆ كردەی دیارییەوە‪ ،‬سواڵی چەند دینارێك دەكەن‪ .‬نێوچاوان ڕووناك‪.‬‬ ‫بەسەرهاتانە تەنیا ئەزموونی پشكۆ نییە‪،‬‬ ‫پشكۆش وەكو هەر ڕۆشنبیرێكی فامدار كە‬ ‫بووە‪ .‬ترسی زیندان و هەللەرزینەكانی بە كەوتن‪ .‬ڕەنگە بكرێ بــەم سەرسووڕانە خوڵقاندنی تراژیدیای مەرگی ڕووحەشارەكەی ئەو بەرامبەر ئەو ڕووحانەی بە نیگاکانیان‬ ‫ئەزموونی نەوەیەكی خێرنەدیووی قوربانییە‪.‬‬ ‫خوێندنەوەی شیعر و كتێب دامركاوەتەوە‪ .‬بڵێین‪ :‬ئالوودەبوون بە الوازی‪ .‬لێرە مرۆڤ هەڵدەماڵێ و بۆی دەردەكەوێ كە ئەو هێز گازندە دەكــەن‪ ،‬هەست بە شــەرمــەزاری دەبینێ شەقامەكانی هەڵەبجەی لوولخواردوو‬ ‫پشكۆ كە دەنووسێ ڕووداوەكان وەك خۆی‬ ‫لە پێخەفی خەمەكانیدا‪ ،‬لە ژێر ڕیشی درێژ‬ ‫كە لە وەاڵتی غەریبیدا‪ ،‬دەڕوانێتە خەڵك‪ ،‬ئاگای لە بێچارەییی خۆی هەیە و لەبری و كارەكتەرە سیاسیە شكستخواردووانە دەكات‪.‬‬ ‫دەگێڕێتەوە نــەك چــۆن خــۆی ئــارەزووی‬ ‫نازانێ بۆ كوێ بڕوات و بچێتە الی كێ! و چڵكنی سەلەفیەكاندا ڕەش دەچنەوە‪،‬‬ ‫کردووە‪ .‬ئەو نووسیویەتی تاكو هەوڵ بدات ئــەوەی سەرنجی ڕادەكێشێت‪ ،‬كتێبی ئەوەی هەوڵی هەستانەوە بدات‪ ،‬بڕیار دەدات كــە لــە بــازنــەی شكست و نــا ئومێدیا‬ ‫بكەوێ‪ .‬ئەو كەسە بەدمەستی بێهێزییە و گیریان خواردبوو‪ ،‬ڕێگای دەربازبوونیان لە نازانێ بۆ گەڕاوەتەوە‪ ،‬بەاڵم هاتووتەوە‪ .‬جەرگی دەچزێ و دەزانێ كە دەبێ ترسێكی‬ ‫غوباری خەمەكانی لە ماڵی بیرەوەرییەكان دەستی خەڵكە نەشتی تر‪.‬‬ ‫بۆ ئەو كرۆكی بابەتەكە ((گەڕانەوەیە))‪ .‬بێسنووری لە فاشیزمی ئیسالمی هەبێ‪.‬‬ ‫ئــەو نیشتیمانی بــەجــێ هێشتبوو‪ ،‬دەیەوێ زیاتر دەرك بە بێهێزیی خۆی بكات گەورەكردنی كارەساتەكاندا دەبینی‪.‬‬ ‫بتەكێنێ‪.‬‬ ‫پشكۆ ناسكیی گــواڵڵــە سوورەكانی‬ ‫«نــالــی»ی کــوڕی‪ ،‬كە حیكایەتەكانی شەقامەكانی شــار‪ ،‬بینینی سیمای ئەو‬ ‫پشكۆ تێكۆشەرێك بووە كە سەنگەر و بەاڵم خەمەكانی نیشتیمانی لەگەڵ خۆی و گەرەكیەتی لە ناوەندی گۆڕەپانی شار‪،‬‬ ‫بردبوو‪ .‬لە غوربەتدا دڵی الی واڵت بوو‪ ،‬بە بەرچاوی هەموو خەڵكەوە بكەوێ و دەگێڕێتەوە‪ ،‬دەرك بە جوانناسی بە مانای خەڵكەی دەیناسن‪ ،‬چەكدارانی بێسەرووبەر واڵتــەكــەی هەڵگرتووە‪ ،‬گوێی ئاشنای‬ ‫سیاسەت بەشی سەرەكیی ژیانی ئەو بوون‪،‬‬ ‫چەمکەکەی دەكەین‪ ،‬دەزانین جیاوازیی و بارەگای بێ ئەژماری نێو گەڕەكەكان مۆسیقای ڕووبارەكانی نیشتیمانەكەیەتی‪،‬‬ ‫كەچی تەنیا یەك جار باس لە سەنگەر واڵتێک سێبەری بەعسی لەسەر نەبێت‪ .‬هەڵنەستێتەوە‪.‬‬ ‫دڵی ڕووناكە وەكو كانیاوی كوێستانەكانی‪،‬‬ ‫نائومێدی دەكەن‪.‬‬ ‫پشكۆ دووجــار پێشانی داوە كە چەند نێوان جواننووسی و هەروانووسین چییە‪.‬‬ ‫دەكات كە وەك خۆی دەگێڕێتەوە بەخت لە سوید‪ ،‬كە یەكەم جار بەفر دەبینێ‪،‬‬ ‫پــاش چـــواردە ســاڵ كــە دەگــەڕێــتــەوە لە نەوەیەكی پڕ هەست و هیوایە‪ ،‬كەسێكی‬ ‫ئەو قەڵەمە دەبینین كە نەخشەی فڕینی‬ ‫یــاوەری بــووە كە لە شــەڕی كوردكوژیدا خەیاڵی دەیهێنیتەوە كانی عاشقان‪ ،‬دێتەوە بێ دەرەتانە و لە بێهێزی كەوتووە‪ ،‬یەكەم‬ ‫الی ((لەتیفی حەمە))‪ .‬پەنجەرەی ماڵی جار لە شاخ كە خستبوویانە زیندان و خەیاڵی بەرزەفڕمان بۆ دەكێشێتەوە‪ .‬ئەوە هەڵەبجە‪ ،‬دڵی لێدەدا و لەنێو سینگی جێی بەتوانایە كە خۆی و قەومەكەی لەنێو یاریی‬ ‫چرای ژیانی نەكوژاوەتەوە و هەر ئەوێش بۆ‬ ‫ماریانا بە خۆشیەكانییەوە و وێكچواندنی بە سەرپشكیان كردبوو كە نێوان كوشتنی نووسەری هۆشیارە كە دەیەوێ خوێنەری نابێتەوە‪ ،‬هەر خانوویەك بۆنێكی ئاشنای سیاسەتی كوردیدا تێكشكێندراون‪ ،‬سەرەرای‬ ‫ئەو دەبێتە دوا سەنگەری شەڕی براكان‪.‬‬ ‫پەنجەرە چكۆلەكەی زیندانی ((هەڵەدەن))‪ .‬جەستە و ڕووح پێكەوە‪ ،‬یاخود ڕزگاركردنی تێبگات كە نالی و نەخۆشییەكەی ئاسەواری لێدێ‪ ،‬هەر شەقامێك كۆاڵنەباخێكە بۆ ئەو‪ ،‬ئەمانەش‪ ،‬ئەو سوورە لەسەر باوەڕەكانی و‬ ‫كە سەنگەری شەڕی كورد چۆڵ دەكات‪،‬‬ ‫لكاندنی شوێنی جیاواز و كاتی جیاواز بە جەستە و وێرانكردنی ڕووح بۆ ئەبەد‪ ،‬درێژخایەنی كیمیابارانە‪ ،‬بێ ئەوەی ئیشارەی بەاڵم هیچ نابینێ‪ ،‬جیا لە كەالوەکان‪ .‬ئەو بیرۆكەكانی لەسەر بنەماكانی دادەڕێژیتەوە‬ ‫باجێكی قورس دەدات! سەنگەر بۆ ئەو‪،‬‬ ‫هەڵگری ئازارەكانی خۆی بوو‪ ،‬خەمەكانیشی و نووسینەكانی تژیی ئــەو وێنانەن كە‬ ‫پێ بدات‪.‬‬ ‫سەنگەری كونجی زیندان بووە‪ ،‬سەنگەری بە یەكەوە‪ ،‬تەكنیكێكی بەرزی نووسینە كە لە هەڵببژێرێ!‬ ‫راپەڕین زامەكانی دەروونــی پشكۆیان لە دڵدابوو‪ ،‬حەسرەت لە گیانیدا پەنگی ئاوێنەی خەمی مرۆڤایەتی و خەڵكەكەی و‬ ‫جارێكی تر كە كــۆڕەو دەبینێ‪ ،‬ماریا‬ ‫توانای هەر نووسەرێكدا نییە‪.‬‬ ‫خۆنامۆیی و سەنگەری خۆدۆزینەوە بووە‪.‬‬ ‫كە لە زانكۆ خوێندوویەتی‪ ،‬هاوپۆل و دەچێتە الی و پشكۆ بە قژی ئاڵۆز و دوو سارێژ نەكرد و مەینەتیەكانی ڕابــردووی خــواردبــوو‪ ،‬دەردی خەڵكیش سەرباری نیشتیمانەكەیەتی‪..‬‬ ‫سیاسەت الی ئەرستۆ شتێكی پیرۆزە و‬ ‫هاوتەمەنەكانی ئەندامی پارتی كۆمونیستی چاوی هەاڵمساوی پڕ ڕۆندكەوە دەبینێ و ئەویان بە فەرامۆشی نەسپارد‪ ،‬كەچی دەردەكانی‪ .‬پشكۆ لەنێوان نەبوون و نەدیتن‬


‫گۆران ڕەسوڵ ڕۆژەکانی بە ڕیمۆت کۆنتڕۆڵ دەگۆڕێت‬ ‫ئا‪ :‬ڕەخنەی چاودێر‬ ‫کتێبەکە کۆمەڵێک شیعر لەخۆی دەگــرێــت کە‬ ‫بەشێکیان لە ماوەکانی ڕابـــردوودا لە ڕۆژنــامــە و‬ ‫گۆڕان ڕەسووڵ‪ ،‬شاعیر و نووسەر‪ ،‬نوێترین کتێبی باڵوکراوەکاندا باڵو کراونەتەوە و چەند تێکستێکی‬ ‫خۆی بە ناونیشانی «ڕۆژەکانم بە ڕیمۆت کۆنتڕۆڵ نوێشی تێدایە‪.‬‬ ‫دەگۆڕم» چاپ کردووە و بڕیار وایە لە ئاییندەیەکی‬ ‫وەک نووسەر خۆی ڕایدەگەیەنێت‪ ،‬لە کتێبەکەدا کاری‬ ‫نزیکدا باڵو بکرێتەوە‪.‬‬ ‫لەسەر دونیای مۆدێرن و گۆڕانکارییە خێراکان کردووە‬

‫و هاوکات داهاتووی پەیوەندیی مرۆڤ و تەکنەلۆژیا‬ ‫یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکانی ناو کتێبەکەیەتی‪.‬‬ ‫گــۆران ڕەســوڵ جگە لــەوەی نووسەر و شاعیرە‪،‬‬ ‫ماستەریشی لە بوواری ئەدەبی کولتوورە مۆدێرنەکان‬ ‫لە واڵتی بەریتانیا بەدەست هێناوە‪.‬‬

‫««‬

‫‪3‬‬

‫ژمار ‌ه (‪ )578‬دووشه‌مم ‌ه ‪2017/12/4‬‬

‫ئەلیف شەفەق‪:‬‬

‫بوون بە نووسەری‪ ،‬هاوکاریی کردم بۆ بوون بە دایکێکی باشرت‬ ‫و‪ .‬لە ئینگلیزییەوە‪ :‬تارا عەزیز‬ ‫ئەلیف شــەفــەق‪ ،‬نــووســەری‬ ‫نــــــــــاوداری تـــــــورک‪ ،‬لـــەم‬ ‫چــاوپــێــکــەوتــنــەیــدا لــەگــەڵ‬ ‫باسکردن لە ڕۆمانی «شیری‬ ‫ڕەش»‪ ،‬دەربــارەی زۆر پرسی‬ ‫تری تایبەتی قسە دەکات‪ .‬ئەو‬ ‫سەبارەت بە سووڕی مانگانە‪،‬‬ ‫لــەدایــکــبــوونــی مــنــداڵــەکــەی‬ ‫و پــەیــوەنــدیــی دایــکــایــەتــی و‬ ‫نووسەربوون دەدوێت‪.‬‬ ‫*نووسینەوەت بە ڕاشکاوانە لە بارەی‬ ‫ئەزموونەکانتەوە بۆ خەمۆکییەکانی دوای‬ ‫منداڵبوونت‪ ،‬ڕەفتارێکی ئازایانەیە‪ .‬ئایا‬ ‫نووسینەوەیان لە چوارچێوەی ڕۆمانێک‬ ‫ئاسانتربوو یان قورستربوو؟‬ ‫ئەلیف شەفەق‪ :‬زۆر قورستربوو‪،‬‬ ‫هونەری چیرۆکگێڕانەوە بە الی منەوە‬ ‫بابەتێکی کەسی نییە‪ ،‬نەخێر‪ .‬لە‬ ‫ڕۆمانەکانمدا زیاتر گرنگیم داوە بە‬ ‫زانینی بیرکردنەوە و ڕای کەسانی تر‬ ‫وەک لە قسەکردن لە بارەی خۆمەوە‪ .‬لە‬ ‫«شیری ڕەش»دا بۆ یەکەم جار لەسەر‬ ‫کورسی و تەختەی نووسینەکەم دانیشتم‬ ‫بۆ نووسینەوە لە بــارەی خۆمەوە‪.‬‬ ‫کەسیبوو‪ ،‬ئــازاربــەخــش بــوو‪ .‬بــەاڵم‬ ‫پێش ئەوە‪ ،‬من شیکردنەوەم لە بارەی‬ ‫خۆمەوە دەکرد وەک چۆن شیکردنەوە‬ ‫بۆ کارەکتەری خەیاڵی ناو ڕۆمانێک‬ ‫دەکــرێــت‪ ،‬دەرخستنی الوازییەکانم‪،‬‬ ‫درزەکانم‪ ،‬شانازییەکانم‪..‬‬ ‫*»شیری ڕەش» بە شێوەیەکی‬ ‫چاوەڕواننەکراو سەرنجڕاکێش بوو‪ ،‬چۆن‬ ‫بە دیاریکراوی بۆمان ڕوون دەکەیتەوە‬ ‫ئەو ماوە بە ئازارەی ژیانت چی بوو وەک‬ ‫کاریگەرییەک بەسەر ئەم ڕۆمانەوە؟‬ ‫ئەلیف شــەفــەق‪ :‬پێم وابـــێ دوو‬ ‫هەڵەتێگەیشتنی سەرەکی هەن کە وا‬ ‫لە خەمۆکی ئەکەن قورستربێ وەک‬ ‫لــەوەی کە هەیە‪ .‬یەکەمیان‪ ،‬پێمان‬ ‫خۆشە وای دانێین کە تەنها بەسەر‬ ‫ئێمەدا ڕوو دەدا و هەموو خەڵکی تر‬ ‫بێ کێشە و تەواون‪ .‬دووەم‪ ،‬پێمان وایە‬ ‫ئەم دۆخە بــەردەوام و بــەردەوام ئەبێ‬ ‫بۆ هەمیشە‪ .‬هەردوو بۆچوونەکە هەڵەن‪.‬‬ ‫خەمۆکی بەسەر هەموو کەسێکدا ڕوو‬ ‫دەدات و بارودۆخێکی کاتییە‪ .‬لە‬ ‫دوای ئــەوە ماوەیەکی تر دێت کە وا‬ ‫لە هەموو خەمۆکیەک دەکــا ئاسانتر‬ ‫بێت و بەو ڕێگایەش بەرگەی بگیرێت‪.‬‬ ‫بە شێوەیەک گــەر بـــەراوردی کەین‪،‬‬ ‫گاڵتەئامێزە‪ .‬ئەویش تەنها کاتێک کە‬ ‫بتوانین بەوپەڕی بەزەییەوە بە خۆمان‬ ‫پێبکەنین‪ ،‬بەبێ بوونی ڕێگری‪ ،‬هەموو‬ ‫شتەکان بە ڕوویەکی جیاواز دەردەکەون‪.‬‬ ‫*هەستی دایکت چۆن بوو کاتێک تۆ‬ ‫دەسبەرداری ناوی باوک بوویت و ناوی‬

‫ئەوت لە جێی دانا؟‬ ‫ئەلیف شەفەق‪ :‬دایکم زۆر سەرسام‬ ‫بــوو‪ .‬تا ئــەو کاتەی گــەورە بووبووم‬ ‫هەرگیز هیچ شتێکی نێگەتیڤی باوکمم‬ ‫لەوەوە نەبیستبوو‪ ،‬لە ڕاستیدا قسەی‬ ‫لەسەر نەئەکرد‪ ،‬بەاڵم بە شێوەیەکی‬ ‫سەرەکی کاتێک ناوی دووەمــی خۆمم‬ ‫گۆڕی بۆ «شەفەق» مەبەستم نەبوو‬ ‫دەســبــەرداری باوکم بم بۆ دووبــارە‬ ‫درووســکــردنــەوەی خــۆم‪ .‬یەکەمجار‬ ‫نــاوی خــــوازراوم بــەکــار هێنا کاتێک‬ ‫یەکەم چیرۆکم باڵو کردەوە‪ ،‬هەر بەم‬ ‫شێوەیەش‪ ،‬بوو بە سەرەتایەکی نوێ‬ ‫بۆ من‪.‬‬ ‫*پــــێــــش ئــــــــــەوەی ئــــەیــــوب‬ ‫«هاوسەرەکەت» بناسی‪ ،‬ئایا بە ڕاستی‬ ‫سووڕی مانگانەت وەستاندبوو؟‬ ‫ئەلیف شەفەق‪ :‬بەڵێ وام کردبوو‪ ،‬لەو‬ ‫کاتەدا لە زانکۆی «ماونت هۆلیۆک»‬ ‫بووم‪ ،‬ئەو زستانە زۆر سارد بوو‪ ،‬زۆر‬ ‫جیاواز لە زستانەکانی تر‪ .‬ژیانێکی دابڕاو‬ ‫ژیام وەک سۆفییەک‪ ،‬تەنها خوێندنەوە‬ ‫و نووسین‪ .‬زۆرم پێ خۆش بوو کە زۆر‬ ‫ژیر و دانا بم‪ .‬نەشمەویست جەستەم‬ ‫ببێتە بارگرانی بە سەرمەوە‪ .‬لە ڕاستیدا‬ ‫ئەمویست مێینایەتی لە خۆمدا نەهێڵم‪.‬‬ ‫سەیرییەکەی لــەوەدایــە کــە کاتێک‬ ‫بــەردەوام بیر لە شتێک دەکەیتەوە‪،‬‬ ‫هەموو سایکۆلۆجی و دەروونـــی تۆ‬ ‫سەرووژێر دەبێت‪ ،‬مێشکت ئاماژەیەکی‬ ‫هاوشێوە بۆ جەستەت دەنێرێت‪ ،‬بەم‬ ‫شێوەیە دەتوانیت تەنانەت ســووڕی‬ ‫مانگانەش بووەستێنیت‪.‬‬ ‫*ئەوە سەرسوڕهێنەر بوو کە ئەیوب‬ ‫تۆ و شەهرەزادی بە تەنها بەجێهێشت‬ ‫دوای ماوەیەکی کەم لە لەدایکبوونی‪.‬‬ ‫ئایا هیچ کاتێکی تر نەبوو خزمەتە‬ ‫سەربازییەکەی ئەنجام بدایە؟‬ ‫ئەلیف شەفەق‪ :‬لە ڕاستیدا ئەوە لە‬ ‫دەستی ئەودا نەبوو‪ ،‬نەیدەتوانی دوای‬ ‫بخات‪ .‬لە تورکیا خزمەتی سەربازی بە‬ ‫زۆرەملێیە‪ ،‬کاتێکی دیاریکراو ماوەی‬ ‫تۆیە و پێویستە لەو کاتەدا تــەواوی‬ ‫بکەیت‪ .‬بەڵێ من لە مــاوەی زۆربــەی‬ ‫خەمۆکیەکەمدا تەنها بووم‪ ،‬بەاڵم ئەویش‬ ‫بە شێوەیەکی تر تەنها بوو‪ ،‬و باوەڕیش‬ ‫ناکەم ئەوە بۆ ئەو ئاسان بووبێت کە‬ ‫دوورکەوێتەوە لە هاوسەرەکەی و مناڵە‬ ‫تازەلەدایکبووەکەی‪.‬‬ ‫*ل ــەو کــاتــەوەی کاتەکانت بەش‬ ‫کردووە لەنێوان ئینگلترا و تورکیا‪ ،‬چۆن‬ ‫مەزەندەی جیاوازی پێشوازی خوێنەران‬ ‫ئەکەی بۆ کتێبی «شیری ڕەش» لە‬ ‫هەریەک لەو دوو واڵتــەدا؟ پێت وایە‬ ‫کۆمەڵگای خۆرئاوایی زیاتر یان کەمتر‬ ‫پیاوساالرن وەک لە کۆمەڵگای تورکیا؟‬ ‫ئەلیف شەفەق‪ :‬یەکێک لەو شتانەی‬ ‫کە زۆرجار ئەیبیستم بە هۆی سەفەرە‬ ‫بەردەوامەکانم لەنێوان خۆرهەاڵت و‬ ‫خــۆرئــاوادا‪ ،‬ئەوەیە کە واڵتانی وەکو‬

‫ڕۆمانە نوێیەکەم‪ ،‬کتێبێکە لە بارەی‬ ‫شەرەف‪ ،‬خۆشبەختی و لە بارەی ئەوەی‬ ‫چۆن ئێمە زۆرترین ئازاری ئەوانە دەدەین‬ ‫کە زۆرترمان خۆش دەوێن‬ ‫پێم وایە کە هیچ نووسەرێکی دیاریکراو‬ ‫نییە هاوشێوە بم لەگەڵیدا‬

‫تورکیا پــیــاوســاالرن‪ ،‬بــەاڵم دونیای‬ ‫خۆرئاوا ئەمەیان تێپەڕاندووە‪ .‬ئەمە‬ ‫بیرکردنەوەیەکی هەڵەیە‪ ،‬بە داخەوە‬ ‫هەموو خەڵک بــاوەڕیــان بــەوەیــە کە‬ ‫نیاز و مەبەستی باشیان هەیە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫زانیارییەکانیان سنووردارە‪ .‬پیاوساالری‬ ‫دیاردەیەکی جیهانییە‪ ،‬لە هەموو شوێنێک‬ ‫ڕوو دەدات‪ ،‬لە چاوەڕواننەکراوترین‬ ‫شوێنیش دەردەکــــەوێــــت‪ .‬لــە پلە‬ ‫جۆراجۆرەکان و شێوە جیاوازەکانیشدا‪.‬‬ ‫یەک شت کە تامەزرۆ بووم لە «شیری‬ ‫ڕەش»دا ئەنجامی بدەم‪ ،‬دروستکردنی‬ ‫پردێک بــوو بۆ ئــەو شتانەی کە لە‬ ‫ڕووی ڕۆشنبیرییەوە سنووردار کراون‪،‬‬ ‫و ئەوانەی کە دیاردەی جیهانین و بەو‬ ‫شێوەیەش باون بۆ خوێنەر لە هەموو‬ ‫شوێنێک‪.‬‬ ‫«لە تورکیا ئافرەتە بەسااڵچووەکان‬ ‫باوەڕیان وایە کە لە ماوەی چل ڕۆژی‬ ‫پــاش لەدایکبوونی مناڵێک‪ ،‬دایکە‬ ‫تازەکە پێویستە لەناو کۆمەڵی کەسە‬ ‫خۆشەویستەکانیدا بمێنێتەوە‪ ...‬ئەمە‬ ‫ئــەو حیکمەتە کــۆن و سادەیەیە کە‬ ‫ئێمە لە دەســمــان داوە لە ڕێگامان‬ ‫بۆ سەرکەوتن و بەهێزی و هەمیشە‬ ‫کامڵبوون‪( ».‬الپەڕەی ‪)٨‬‬ ‫*ئایا ئــەو حیکمەتە بە نرخێکی‬ ‫گونجاو لە دەستمان دا لە بەرامبەر‬ ‫ئازادییەکی مەزنتر کە ئافرەتانی مۆدێرن‬

‫بە دەسیان هێنا؟‬ ‫ئەلیف شــەفــەق‪ :‬پێم وایـــە ئــەوە‬ ‫سەرسوڕهێنەرە کە ئافرەتی مۆدێرن‬ ‫بە دەستی هێناوە و لە ڕاستیدا من‬ ‫ڕێزی لێ ئەگرم‪ .‬هەرچۆنێک بێت ئەوە‬ ‫ڕێگایەکە بۆ ئازادی و سەربەخۆبوون‪،‬‬ ‫و بــە تــەواوەتــی هۆکارێکی تــرە بۆ‬ ‫دروســتــکــردنــی داستانێک لــە بــارەی‬ ‫خۆمانەوە بە باوەڕکردن بەوەی کە ئێمە‬ ‫ئەتوانین هەموو شتێک بەدی بهێنین لە‬ ‫هەر کاتێکدا بێت‪ .‬ئەمە شتێکی چاکە‬ ‫بۆ هەستکردن بە باشی و ئەرێنیبوون‬ ‫لە بــارەی خۆمانەوە‪ .‬بەاڵم هەندێجار‬ ‫ئەترسم‪ ،‬لەژێر نــاوی بەرزکردنەوەی‬ ‫ورە‪ ،‬یان تەنانەت بە بێ پێزانینی‪.‬‬ ‫ئێمە وێنای ئافرەتێکی سەرسامکەر‬ ‫لە خۆماندا دەکەین‪ .‬کە ئەمەش بەو‬ ‫ئاسانییە ڕاست نییە‪.‬‬ ‫*تــۆ گفتووگۆی زۆر ئەکەیت لە‬ ‫بارەی نووسەرە جیاوازەکانەوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەگەر بۆت هەبێ تەنها یەک دانەیان‬ ‫هەڵبژێریت‪ ،‬کامیان زیاتر لەگەڵ تۆدا‬ ‫هاوشێوەیە و بۆ؟‬ ‫ئەلیف شەفەق‪ :‬پێم وایــە کە هیچ‬ ‫نووسەرێکی دیاریکراو نییە هاوشێوە‬ ‫بم لەگەڵیدا‪ .‬لەبری ئەوە بڕێکی کەم‬ ‫و پارچەی بچووک لە هەر نووسەرێکدا‬ ‫هەیە کە ئــەو داوەم بیر دەخــەنــەوە‬ ‫و ئەزرینگێنەوە لە نــاومــدا‪ .‬کاتێک‬

‫«شیری ڕەش»م دەنووسی هەستم بە‬ ‫پەیوەندییەکی سروشتی دەکرد لەگەڵ‬ ‫ژمارەیەکی زۆر لە ژنە نووسەرەکان‪ ،‬لە‬ ‫ڕابــردوو و ئێستادا‪ .‬ئەوە بۆ من جێی‬ ‫بایەخ بــوو دووبـــارە خوێندنەوەیان‪،‬‬ ‫بــەاڵم ئەمجارەیان بــۆ تیشکخستنە‬ ‫سەر خەیاڵەکانیان نەبوو‪ ،‬بەڵکو بۆ‬ ‫سەیرکردنی ژیانیان بوو‪ ،‬و تێبینیکردنی‬ ‫ئەوەی چەندێکیان ڕووبــەڕووی هەمان‬ ‫دۆســیــە و هــەمــان کێشە بوونەتەوە‬ ‫تەنانەت گەر ئەو ڕێگەچارانەی ئەوکات‬ ‫گرتوویانەتە بەر جیاوازیش بووبێت‪.‬‬ ‫*لە ڕۆمانی گاتسبیی مەزندا نووسەر‬ ‫(ف‪.‬ســکــۆت فیتزجێراڵد) لــە زاری‬ ‫ژنەکەیەوە (زێلد) لە کاتی لەدایکبوونی‬ ‫(سکۆتی) کچیاندا دەڵێت‪« :‬بەهیوام‬ ‫جوان و زۆرزان دەرچێت ‪-‬جوانکیلەیەکی‬ ‫زۆرزان‪ ».‬ئەی تۆ زۆرتــر هیوای چی‬ ‫ئەخوازی بۆ کچەکەی خۆت‪ ،‬شەهرەزاد‬ ‫زێلدا؟‬ ‫ئــەلــیــف شــەفــەق‪ :‬ئــۆهـــ‪ ،‬هــیــوای‬ ‫من جــیــاوازە‪ ،‬من ئەمەوێت کچەکەم‬ ‫ئافرەتێکی دڵخۆش دەرچێت کە بە‬ ‫تەواوی هۆشیار بێ و لە گونجاندا بێت‬ ‫لەگەڵ سەرکەوتنە چەندبارەکانی و‬ ‫چەندین شتی تایبەتی تر‪.‬‬ ‫*ئایا مناڵەکانت سەفەر ئەکەن‬ ‫لەگەڵت کاتێک بۆ ماوەیەکی درێژ لە‬ ‫ئیستەنبوڵ دوور ئەکەویتەوە؟‬ ‫ئەلیف شەفەق‪ :‬بەڵێ‪ ،‬ئەوان جانتای‬ ‫جلی تــایــبــەت بــە خــۆیــان هــەیــە بۆ‬ ‫سەفەرکردن‪ ،‬پێیان وایە ئەوە شتێکی‬ ‫زۆر ئاساییە کە کاتێکی زۆر لە فڕۆکە‬ ‫و وێستگەی شەمەندەفەر بەسەر بەرن‪،‬‬ ‫بەاڵم کاتێک لە سەفەر ئەگەڕێینەوە‬ ‫هەست بــەوە ئەکەم کە چەند بیری‬ ‫هاوڕێکانیان و ئارەزووەکانی ڕۆژانەیان‬ ‫کردووە‪ ،‬بۆیە ئەوە ئاسان نییە‪.‬‬

‫*بە چ ڕێگایەک هەستەکەی کە تۆ‬ ‫بوویت بە نووسەرێکی باشتر پاش بوون‬ ‫بە دایــک؟ بە چ شێوەیەک بــوون بە‬ ‫نووسەر ئەتکات بە دایکێکی باشتر؟‬ ‫ئەلیف شــەفــەق‪ :‬بــوون بــە دایــک‬ ‫هــانــی دام و هـــاوکـــاری کـــردم بۆ‬ ‫دووبــارە درووستکردنەوەی خــۆم‪ ،‬لە‬ ‫هەندێک بــاردا چــاوکــراوەی کــردم لە‬ ‫بارەی ئاڵۆزییەکانمەوە‪ ،‬قبوڵکردن و‬ ‫خۆشویستنی زیاتر‪.‬‬ ‫وە دووبـــــارە مــنــی بــەســتــەوە بە‬ ‫گـــــەردوون‪ ،‬ئــەمــانــە هــەمــوو جــۆری‬ ‫هاوکارین‪ ،‬کاتێک نووسینی خەیاڵەکان‪:‬‬ ‫بۆ ڕوانینی ناخ‪ ،‬و چینێکی قووڵتری‬ ‫تێگەیشتن و میهرەبانی‪ ،‬و هەروەها‬ ‫چێژبینین لە بەردەوامبوونە‪ .‬لە الیەکی‬ ‫تــرەوە بوون بە نووسەریش هاوکاری‬ ‫کــردم بۆ بــوون بە دایکێکی باشتر‪.‬‬ ‫هونەری چیرۆکگێڕانەوە گەشە دەکات بۆ‬ ‫هاوسۆزی‪ ،‬بەهرەمەندی‪ ،‬ئەندێشەکردن‬ ‫و توانای نوێنکردنەوەی خۆت‪ .‬کە هەر‬ ‫چواریان جۆری پێویستن بۆ دایکایەتی‪.‬‬ ‫*لە ئێستادا کار لەسەر چی ئەکەیت؟‬ ‫ئەلیف شەفەق‪ :‬خەریکی تەواوکردنی‬ ‫نووسینی ڕۆمانە نوێیەکەمم‪ ،‬کتێبێکە‬ ‫لە بارەی شەرەف‪ ،‬خۆشبەختی‪ ،‬و لە‬ ‫بارەی ئەوەی چۆن ئێمە زۆرترین ئازاری‬ ‫ئەوانە ئەدەین کە زۆرتــرمــان خۆش‬ ‫دەوێـــن‪ .‬چیرۆکەکە بـــەردەوام دەبێ‬ ‫بە باسکردنی خێزانێکی نیوەتورک‬ ‫و نیوەکورد‪ ،‬کاتێک کۆچ ئەکەن بۆ‬ ‫لەندەن و لەوێ ئەژین لە کۆتاییەکانی‬ ‫سااڵنی حەفتاکاندا هەتا کاتێک هەموو‬ ‫شتەکان تێک دەشکێن‪ .‬چیرۆکێکی زۆر‬ ‫کاریگەرە لەگەڵ چینە جیاوازەکان‪،‬‬ ‫سەرنج خراوەتە سەر پەیوەندییەکانی‬ ‫نــێــوان دای ــک و کــچ‪ ،‬دای ــک و کــوڕ‪.‬‬ ‫هەروەها بیروڕا و زانیارییەکان لەسەر‬ ‫عەیب و عار‪.‬‬


‫ئاسمان‬

‫چۆن هەڵبێم؟ یادەوەرى پڕ سێبەرى درەختێکە‪،‬‬ ‫هەنگاوەکانى لەودیوو هەتاوى باخ هەڵدەلەرزێ‪،‬‬ ‫ئێستا تابووتى تەرمى ئێستایە و هێشتاش‬ ‫دەپرسم‪ :‬لەژێر ڕووناکیى زەمەندا‪ ،‬بۆ کام‬ ‫ئاسمان سەر هەڵبڕم؟ کام ژیان لە بندەست بنێم‬ ‫و پێاڵوەکانم لە قوڕاوى کام ڕۆژگار جێنەمێنن؟‬ ‫لە کوێ بڕوانم و ئەدى بۆ کوێ؟‬ ‫‪................‬‬ ‫زستان لە ساردى جێیهێشتین ‪..‬‬ ‫ئێواران کە جەستەى تەزیووم‬ ‫کزەبا دەیسمى‬ ‫لە تەمى بڵندى سەر چیاکانم دەڕوانى و‬ ‫بە خۆمم دەگوت‪:‬‬ ‫هەموومان لەوێین ‪..‬‬ ‫خەمى کێ وەک تەمى سەر چیاکان بڵند نییە؟‬ ‫لە تەنیشت سپێدە کە عاشقت بووم و‬ ‫توند توند دەستەکانتم دەگوشى‬ ‫باران دەبارى و لە تەمى بڵندى سەر چیاکانم‬ ‫دەڕوانى و‬ ‫بە خۆمم دەگوت‬ ‫هەموومان لەوێین ‪..‬‬ ‫‪................‬‬ ‫لەژێر ئەستێرەکان‬ ‫شەوگار کە پڕشنگى دەدا‬ ‫شەوت لە تەنیشت شەوم ڕاخست‬ ‫هەوا سارد بوو‬ ‫لە نێو ئامێزم‬ ‫دەستەکانم کە لە نێو قژت دەگێڕاو‬ ‫لێوم لە لێوى تەڕت تەڕ دەکرد‬ ‫پێت خۆش بوو جەستەم لە کۆڵ جەستەت‬ ‫نەبێتەوە‬ ‫هەوا سارد بوو‬ ‫دەستەکانت کە لە نێو دەستەکانم بوون‬ ‫دەتویست لەژێر ئەستێرەکان‬ ‫شەوگار کە پڕشنگى دەدا‬ ‫شەوت لە تەنیشت شەوم ڕاخستباو‬ ‫لێت ڕوانیبام و‬ ‫بتگوتبا‪:‬‬ ‫ئاه چ بەختەوەرییەک!‬ ‫‪................‬‬ ‫(کۆاڵنەکان برینى قووڵى قاچەکانمن)‬ ‫نامپەرژێت بیر لە دارستانى سەوز بکەمەوە‬ ‫لە نێو ئوتۆمبیلەکەم کە ڕێ دەبڕم‬ ‫بەختەوەرم و‬ ‫هەندێک جار ئیرەییم بە دڵخۆشیى خۆم دێت‬ ‫دڵخۆشیى بریندارى خۆم‬ ‫ئێوارەیەکى پاییز‬ ‫باران کە نم نم دەبارى‪ ،‬شەقامەکان تەڕ بوون‬ ‫درەختەکان ڕووناک‬ ‫دەبوو بیر لە دارستانى سەوز بکەمەوە‬ ‫بەاڵم کە کەوتبوومە نێو کۆاڵنەکان و‬ ‫بارانیش نم نم دەبارى‬ ‫لە نێو شەقامەکان کە تەڕ بوون و‬ ‫درەختەکانیش هەروەها‬ ‫پیاسەم دەکردوو‬ ‫کە جێم هێشبوو ئوتۆمبیلەکەم‬

‫تەمى سەر پەنجەرەیە‬

‫سیگارم پێ دەکردوو‬ ‫شەقامە ساردوسڕەکانم لە کۆڵ دەنا‬ ‫پیاسەم دەکردوو‬ ‫تەنیاییش وەک دووکەڵی سیگارەکان بە قوڕگمدا‬ ‫دەچەقین ‪..‬‬ ‫‪....................‬‬ ‫لە جەنگ بە دەست و دڵى شکاوەوە‬ ‫نەمدەویست بیر لە لەبیرکردنت بکەمەوە‬ ‫تەم بوو‬ ‫لە جەنگ ئارامى تەنانەت کە گەردیش نەبوو‬ ‫بیرم لە چاوەکانت دەکردەوە و‬ ‫دەمویست باکم بە تەم نەبێت‬ ‫بەاڵم جەنگ جەنگ بوو ‪..‬‬ ‫ڕۆژانێک پێکێک شەرابى ئارامیم بەس بوو‬ ‫تا ئاسمان لەژێر پێیەکانمدا ڕاخەم‪.‬‬ ‫‪....................‬‬ ‫شەوگار درێژ و‬ ‫تەمەنیش کە هیچ‬ ‫دەمزانى دڵت تەنانەت کە گۆزەش بوو‬ ‫لێدەگەڕایت شەوگار تاریک و سەخت بێت‬ ‫لە تەنیشتت هەر هێندەم بەس بوو‬ ‫لە شەوگارى تاریک لە تەنیشتم بیت‬ ‫شەوگار کە تاریک و سەخت بوون‬ ‫نائومێد نەدەبووم لەوەى گوڵەکانت ئاو نەدەدان‬ ‫و‬ ‫دەستت لە دەستم بەردەداو‬ ‫دەتگوت‪( :‬لێگەڕێ شەوگار با هەر درێژ بێت)‪.‬‬ ‫گەر نائومێدى‬ ‫تەنیا هەر وشەیەک بێت‬ ‫لێگەڕێ شەوگار با هەر درێژ بێت‬

‫‪....................‬‬ ‫(هاتنە ژوورەوە بۆ هەمووانە)‬ ‫بەسەر قیرى شەقامە تەڕەکاندا‬ ‫قاچەکانم کە لەنێو پێاڵوەکاندا تەنگ بوون و‬ ‫باران بەدەم باى ساردەوە بەرەو گڵۆپەکان کە‬ ‫دەهاتنە خوارێ‬ ‫دەبوو بچمە کوێ؟‬ ‫گڵۆپێک بووم گرفتم بای سارد بوو‬ ‫لەنێو ئەو هەموو سەعات و ڕۆژگارە لە ژمارە‬ ‫نەهاتووانەى‬ ‫کە لە دەستم چوون‬ ‫لەبیرم کرد سیگار نەبم بە اللێوى‬ ‫ئوتۆمبیلێکەوە‬ ‫پیاسەکان تەنگ بوون ‪..‬‬ ‫بەسەر قیرى شەقامە تەڕەکاندا‬ ‫قاچەکانم کە لە دووى قاچەکانت دەنارد‬ ‫باران بەدەم باى ساردەوە بەرەو گڵۆپەکان‬ ‫دەهاتنە خوارێ و‬ ‫گڵۆپێکیش بووم من‪ ،‬گرفتم باى سارد بوو ‪..‬‬ ‫‪....................‬‬

‫(‪ ٤‬کەس)‬ ‫لەو شەوە تاریکانەدا‪،‬‬ ‫لە تەنیشت بڵێسەى ئاگرەکان‪،‬‬ ‫کە دادەنیشتین و هەڵدەلەرزین‬ ‫هەڵەى مانگ نەبوو‬ ‫ببوورن‪،‬هەڵەى مانگ نەبوو ‪..‬‬ ‫ڕووخسارتان کە دەڕژایە نێو شەوى تاریک‪،‬‬ ‫لە شەوى تاریک من کە پیاسەى بێگانەى‬ ‫شەقامێکى لووس بووم‬ ‫ئێوە شەقام بوون‬ ‫لەو شەوە تاریکانەدا‪،‬‬ ‫لە تەنیشت بڵێسەى ئاگرەکان‪ ،‬لە نێو شاشەکان‬ ‫کە پاڵ دەکەوتن‬ ‫ئاگر تەنانەت گۆڕى ئایفۆنێکیش نەبوو!‬ ‫تا بانگم کردباو لە تەنیشتتان دانیشتبام و‬ ‫چاوەکانم بڕێژتبایە نێو ڕووخسارتان و‬ ‫قاچەکانیشم وەک زستان هەڵنەلەرزیبان ‪..‬‬ ‫‪....................‬‬ ‫لە خەوندا کە دەبوومە قالۆنچەیەک و‬ ‫پێیان پیا دەنام و گسکیان لێ دەدام‬ ‫دڵم دەلەرزى و‬ ‫لەنێو خوێنى خۆم کە دەتالمەوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫(گۆڕ نەبوو دڵم‪ ،‬چاوانم سپى)‬ ‫لە خەوندا کە دەبوومە قالۆنچەیەک و‬ ‫پێیان پیا دەنام و گسکیان لێ دەدام ‪..‬‬ ‫‪....................‬‬ ‫تۆ بوویت قاچەکانمت لە گۆڕ ناو‬ ‫دوور دوور لە من‪ ،‬بێ ئاوڕدانەوە ڕۆشتیت‬ ‫ئەفسووس‬ ‫بۆ دواجار جێتهێشتم‬ ‫وەک خۆم کە خۆمم جێهێشت ‪..‬‬ ‫خۆم بوو بێ ماڵئاوایی‬ ‫لە دەستی خۆم بووەوە و‬ ‫لە بەردەمی خۆمەوە لە خۆم تێپەڕ بوو‬ ‫ئەفسووس‬ ‫من منی جێهێشت‬ ‫وەک تۆ کە منت جێهێشت ‪..‬‬ ‫‪....................‬‬ ‫کە خەونى سوورم دیت و‬ ‫دەستى خۆمم گرت و بە سەرخۆشى لە ماڵ‬ ‫چوومە دەرێ‬ ‫سەمام ڕاخست و‬ ‫کە پاڵم بە گۆرانییەوە دا‬ ‫بە دەم ڕێگاکەوە بە ئەسپایى بە خۆمم دەگوت‪:‬‬ ‫ئەوەی لە بێداریدا نەمبوو‪ ،‬تۆ پێت دام‬ ‫هاوڕێ میهرەبانەکەم «خەون»‬

‫رسوشت نەوزاد‬ ‫یاریدەدەری سەرپەرشتیار‪ :‬بڕوا بەرزنجی‬ ‫ستاف‪ :‬پێشەوا محەمەد ‪ ..‬شااڵو حەبیبە‬

‫‪www.chawdernews.com‬‬


‫سەرپەرشتيار‪:‬‬ ‫بەهمەن تاهري نەرميان‬

‫‪368‬‬ ‫‪www.chawdernews.com‬‬

‫ژمارە (‪ )368‬دووشەممە ‪2017/12/4‬‬

‫‪rwangewrexne@yahoo.com‬‬

‫پاشكۆيەكە لەسەر ئيسالمى سياسی‪ ،‬ئاينناىس‪ ،‬هزر‬

‫ئیسالمی بەرژەوەندسەنتەر و ئیسالمی‬ ‫عەشقسەنتەر‬ ‫بەهمەن تاهیر نەریامن‬ ‫لە ئێستادا پێویستمان بە بەڵگە‬ ‫هێنانەوە نییە کە بزانین قەبارەی‬ ‫ئــەو ملمالنێ و کینە مەزەبییەی‬ ‫لە نێوان شیعەو و سوننەدا هەیە؛‬ ‫چەند هەڵکشاوە‪ ،‬چونکە زەپ و زۆپ‬ ‫هەمومان دەیبینین و دەیبیستین‪،‬‬ ‫میدیاکان باسی گەرمیان هەژمون و‬ ‫ملمالنێی نێوان ئەو دوو مەزەبەیە‪،‬‬ ‫ئــەمــەش بــە نوێنەرایەتی ئێرانی‬ ‫ڕوپــۆش شیعەو سعودییەی ماسک‬ ‫سوننەیە‪.‬‬ ‫ملمالنێ بەناوی ئەو دومەزەبەوە‪،‬‬ ‫ملمالنێیەکی ڕاستەقینە نییە و‬ ‫خودی هەژمونی سیاسی و ئابوری‬ ‫هـــەردو واڵتــی سعودییە و ئێران‬ ‫ڕاســتــەقــیــنــەیــە‪ ،‬واتـــە مــەزەبــیــش‬ ‫یەکێکە لە قوربانییەکان‪ ،‬ئەمەی‬ ‫دەی ڵێم بەرگری نییە لە شیعە و‬ ‫سوننە‪ ،‬بەڵکو لەگەڵ ئەوەی چەمێک‬ ‫خوێنمان لەنێوان ئەم دو مەزەبەوە‬ ‫دژی یــەک دیــوە و خوێندۆتەوە؛‬ ‫دەشکرێت پێکەوەژیان و ڕێزگرتنی‬ ‫الیەنگرانی ئەم دو مەزەبە بەرانبەر‬ ‫یەکتری ببینین‪ .‬بەاڵم چۆن؟‬ ‫ئــەمــڕۆ کــە بــاســی سیاسەتی‬ ‫نــێــوەدەوڵــەتــی دەکـــرێـــت؛ باسی‬ ‫ئەوەش دەکرێت کە (بەرژەوەندی)‬ ‫بەرهەمهێنەری گوتاری سیاسی و‬ ‫کردەی سیاسییە‪ ،‬هەر بۆ نمونە بونی‬ ‫ئەمریکا لە دوو واڵتی وەک سوریا و‬ ‫ئێراق‪ ،‬دەبێت لە پشتییەوە سەنتەری‬ ‫جووڵەی ئەمریکا لەم دوو واڵتە و‬ ‫لە دونیادا لەپێناوی کۆکردنەوەی‬ ‫بەرژەوەندی بێت بۆ ئەمریکا؛ نەک‬ ‫بەها دیمۆکراتی و ئینسانییەکان‪.‬‬ ‫واتــە چەقی جووڵەکانی ئەمریکا‬ ‫بەرژەوەندیی داگیری کــردوە‪ ،‬ئیتر‬ ‫جووڵەکانی تر ڕێخۆشکردنن بۆ ئەم‬ ‫جووڵە بەرژەوەندخوازانەیە‪ .‬ئەمە‬ ‫تەنها بۆ ئەمریکا ڕاســت نییە‪ ،‬بۆ‬

‫ئامادەیی ئێران‪ ،‬سعودییە‪ ،‬تورکیا‪،‬‬ ‫ڕوســیــا‪....‬و کۆی سیاسەتی باوی‬ ‫جیهان ڕاستە‪.‬‬ ‫ئەمە وەک پاکێجێکی گشتگیر‬ ‫وایــەو بۆ دینیش هەر ڕاستە‪ ،‬واتە‬ ‫لە ئێستادا سەنتەری زاڵی گوتاری‬ ‫دینی دادگـــەری و ڕێزگرتنی ژیان‬ ‫داگیری نەکردوە‪ ،‬بەڵکو ئەمیش لە‬ ‫چەقدا بابەتێک ئامادەیی تــەواوی‬ ‫هــەیــە و ئــەویــش (بـــەرژەوەنـــدی)‬ ‫یــە‪ ،‬ئیتر کــۆی بابەتەکانی تری‬ ‫وەک داد و ژیاندۆستی و کەرامەتی‬ ‫مرۆڤ و ژینگەدۆستی و ڕیزگرتنی‬ ‫سروشت و هونەر و هەمو ئەوانی‬ ‫تر لە پەراوێزی بەرژەوەندییەکاندان‪،‬‬ ‫بەرژەوەندییەکانیش ئــەوە تەنها‬ ‫خودی مەزەب نییە دیاریان دەکات‪،‬‬ ‫بەڵکو دەســەاڵتــی سیاسی دێــت و‬ ‫ئەم بەرژەوەندیانە دیاریدەکات‪ .‬بۆ‬ ‫نمونە بەرژەوەندییەکانی کۆماری‬ ‫ئیسالمیی ئێرانە ڕێــــدەدات ئەم‬ ‫واڵتــە بەرگری لە مانەوەی بەشار‬ ‫ئــەســەد لــە ســوریــادا بــکــات‪ ،‬نەک‬ ‫مەزەب‪ ،‬بەرژەوەندیی تورکیایە وای‬ ‫دەخواست تا ساڵێک لەمەوبەر بەشار‬ ‫ئــەســەد خوێنڕێژ بێت‪ ،‬ئێستاش‬ ‫هــەر بەرژەوەندییەکانی تورکیایە‬ ‫وا دەخــوازن لەم دەسەاڵتە بێدەنگ‬ ‫بــن‪ ،‬هــەر بــەرژەوەنــدی ئەردۆغانە‬ ‫دەخوازێت یەپەگە تیرۆرست بێت‬ ‫و بەرەی نوسرەەش(ئەحرار لشام)‬ ‫هاوپەیمانی بێت‪ .‬بەرژەوەندییەکانی‬ ‫سعودییەیە دەخــوازن ئەم واڵتە کە‬ ‫تاکە ســەرچــاوەی دەستور قورئان‬ ‫و ســونــنــەتــە لــەگــەڵ ئیسرائیل‬ ‫هاوپەیمان بێت و هەیئەی عولەمای‬ ‫کیبارەکەشی چەندین فتوا دەردەکات‬ ‫لە بــەرژەوەدنــدیــی ئیسرائیل‪ .‬هەر‬ ‫بەرژەوەندیی سیاسیشە ئەم واڵتە‬ ‫دژی دەسەاڵتەکەی بەشارئەسەدە؛‬ ‫نەک ستەمکاریی و نــادادی بەشار‬ ‫ئەسەد و ڕژێمەکەی‪ .‬ئیتر لیستەکە‬ ‫دورودرێـــژە و پێویست بە نمونەی‬ ‫زیاتر ناکات‪.‬‬ ‫دەکــرێــت ڕۆژێــک بێت سەنتەری‬ ‫سیاسەتی نــێــودەوڵــەتــی لــە جێی‬ ‫بــــەرژەوەنــــدی؛ ئــەخــاق و بەها‬ ‫ئینسانییەکان بن‪ ،‬ئیتر لەو سیاسەتەدا‬ ‫ئەوەندەی هەوڵ بۆ ئاشتی دەبینین‬ ‫شەڕەنگێزی نەبینین‪ .‬دەشکرێت ئەوە‬

‫ببینین ئیسالم سەنتەرەکەی عەشق‬ ‫بێت نەک بەرژەوەندییە مادییەکان‪،‬‬ ‫لێرەوە کۆی ئەو گوتارەی لەم جۆرە‬ ‫ئیسالمەوە سەرچاوەدەگرێت بریتی‬ ‫بێت لە جوانیویستی و ژیاندۆستی و‬ ‫مرۆڤپەروەری‪ ،‬ئاخر عەشق بەرهەمە‬ ‫ڕەسەنەکەی بریتییە لە خۆشەویستی‬ ‫و گیانفیدایی و قوربانیدان و ڕێز و‬ ‫نەرمونیانی و ناتوندوتیژی‪ ،‬دەکرێت‬ ‫لەم جۆرە دینەدا کە عەشق چەقەکیدا‬ ‫دانیشتوە‪ ،‬ڕۆحی بەرژەوەندیخوازی‬ ‫بێتە دواوە و دونــیــا بــە مەنی‬ ‫بـــەرژەوەنـــدی نــەپــێــورێــت‪ ،‬بەڵکو‬ ‫دونیای عەشق بە پێوانەکانی جوانی‬ ‫و ئیستاتیکا ببینێت‪ ،‬ئیتر لە جێی‬ ‫ئــەوەی دین خەریکی حەرامکردنی‬ ‫میوزیک بێت‪ ،‬بڵند سەیری دەکات‪،‬‬ ‫لەجێی ئەوەی دین سوک لە سەما‬ ‫بڕوانێت‪ ،‬وەک تەریقەی تەسەوفی‬ ‫مــەولــەوی دەیــکــات بە بەشێک لە‬ ‫ســروتــەکــانــی‪ ،‬گــۆرانــی نــەک هەر‬ ‫حەرامناکرێت‪ ،‬بەڵکو دەبێتە بەشێک‬ ‫لە خۆراکی ڕۆح و گۆرانیبێژان لە‬ ‫جێی واعیزەکان؛ لە دیندا ڕێزیان‬ ‫لێدەگیرێت‪.‬‬ ‫لــە ئــێــســتــادا گــوتــاری ڕەســمــی‬ ‫ستانداردی دینی بریتی نییە لەو‬ ‫گوتارەی کە عەشق سەنتەرەکەی‬ ‫بێت‪ ،‬نەک هەر ئەوە بەڵکو عەشق‬ ‫وەک کارێکی شەیتانی لێی دەڕوانرێت‬ ‫و بە سوک سەیری دەکرێت‪ ،‬لە جێی‬ ‫ئەوە دەسەاڵتخوازی و هەژمون تێکەڵ‬ ‫بە گوتاری ڕەسمیی دین بوە‪ ،‬وەک‬ ‫چۆن تێکەڵ بە گوتاری سیاسی بوە‪.‬‬ ‫بۆیە گوتاری دینی لەو شوێنانەی‬ ‫بۆتە زمانحاڵی ڕەسمیی دەوڵــەت‪،‬‬

‫مەال دەشتی لەکاتی وتنی گۆرانیدا‬

‫گوتــاری ســتانداردی دینــی بریتــی نییــە لــەو گوتــارەی کــە‬ ‫عەشــق ســەنتەرەکەی بێــت‪ ،‬بەڵکــو عەشــق وەک کارێکــی‬ ‫شــەیتانی لێــی دەڕوانرێــت و بــە ســوک ســەیری دەکرێــت‪،‬‬ ‫لــە جێــی ئــەوە دەســەاڵتخوازی و هەژمــون تێکــەڵ بــە‬ ‫گوتــاری ڕەســمیی دیــن بــوە‪ ،‬وەک چــۆن تێکــەڵ بــە‬ ‫گوتــاری سیاســی بــوە‬

‫پشتگیری لە هەموو سیاسەتەکانی‬ ‫دەوڵەت دەکات‪ ،‬شەڕ لەگەڵ هەموو‬ ‫ئەوانەشدا دەکــات دژ بە دەوڵــەت‬ ‫دەجوڵێنەوە‪.‬‬ ‫ئــەوەی ڕیــزپــەڕ و شــازە ئەوەیە‬ ‫پیاوێکی ئاینی لەناو مــەالکــان و‬ ‫دامودەزگا دینییەکاندا هەڵبکەوێت؛‬ ‫ئامێرێکی میوزیک بژەنێت‪ ،‬مەحاڵ‬ ‫ئەوەیە لەناو دامودەزگایەکی وەک‬ ‫یەکێتی زانایاندا مەالیەک دروستبێت‬ ‫بە دەنگی بــەرز گۆرانی بۆ عەشق‬ ‫بچڕێت‪.‬‬ ‫من لەم ماوەیەدا دوو دیاردە کە بۆ من‬ ‫جێی دەستخۆشیییە بینومن‪ ،‬ئەویش‬ ‫یەکەمیان بریتییە لە گۆرانیوتن بۆ‬ ‫عەشق و گۆرانییەکانیش مەالی دینی‬ ‫چڕیونی و لە ناو کۆڕی کۆمەڵێک مەال‬ ‫و خەڵکی تردا شیعرێکی شاعیری‬ ‫گــەورەی ئەهلی تەریقەت (وەفایی‬ ‫‪)١٩٠٢-١٨٤٤‬یــان کردوە بە گۆرانی‪،‬‬ ‫شیعرەکە بەناوی (ئــەرێ ئەی بە‬ ‫زوڵــف و ڕوخــســار سەنەمی چین‬ ‫ماھی تابم)ە و قاڵبی شیعرەکە پێنج‬ ‫خشتەکییە و شیعرێکە پڕە لە وێنەی‬ ‫شیعری مەجازی و عەشقسەنتەری‪،‬‬ ‫وەک دەڵێت‪:‬‬ ‫(ڕوحەکەم ڕوی خۆت بنوێنە‪ ،‬تا‬ ‫بە کەی کوشتەی نازت بم‬ ‫دەمەکەت بە تەکەللوم بێنە‪ ،‬تا‬ ‫نەمردوم ھەمڕازت بم‬ ‫جارێک بە کــەرەم بم دوێنە من‬ ‫فیدای دەنگ و ئاوازت بم‬ ‫مەیلی ئــەبــرۆی تــۆ قــەد نانێم‬ ‫غەمزەدەی چاوەکەی بازت بم‬ ‫من کە ھات و قیبلەم گۆڕی‪ ،‬یا خوا‬ ‫کافر بێ جەالبم!)‬

‫ئــەم گۆرانییەی کــۆڕی مەالیان؛‬ ‫پەیامێکی ڕوونە کە لە کوردستاندا‬ ‫لەناو مــەالی کــوردەواریــدا پیاوی‬ ‫ئاینی دروستبۆتەوە کە لێبڕاوانە‬ ‫ڕوبکاتە عەشق و ڕێز لە هونەری‬ ‫گۆرانی بگرێت‪ ،‬نەک هەر خەریکی‬ ‫بەکافرکردن و بوغزاندنی گۆرانی و‬ ‫گۆرانیبێژان بێت‪ .‬بۆ ئاگاداربون لە‬ ‫گۆرانییەکە و کۆڕی عەشقپەروەریی‬ ‫مەالیان‪ ،‬دەتوانیت لەم بەستەرەوە‬ ‫گوێ بۆ گۆرانییەکە بگریت‪:‬‬

‫( ‪h t t p s : / / w w w. f a c e b o o k .‬‬ ‫‪com/DAVARIBALAK/‬‬ ‫‪.)/1142619002506158/ideos‬‬

‫یاخود لە شوێنێکی تردا‪ ،‬مەالیەک‬ ‫بەناوی (مەال دەشتی)‪ ،‬شیعرێکی‬ ‫سافی هیرانی بەناوی (ئەی موتریبی‬ ‫حەریفان)ی وتۆتەوە‪ ،‬هەمان شیعر‬ ‫جەنابی مامۆستا تاهیر تۆفیق‬ ‫چڕیویەتی‪ ،‬مەال دەشتی بە شەوق‬ ‫و زەوقێکی عاشقانەوە دەی ڵێت‪،‬‬ ‫کە پڕە لە هەست و سۆزی عارفانە‪،‬‬ ‫ئەمەش لینکی گۆرانییەکەیە‪:‬‬ ‫‪https://www.facebook.‬‬ ‫‪c o m / P a y z a n a /‬‬ ‫‪/1887954631220060/videos‬‬

‫دیاردەی دوەم گفتوگۆی بەڕێزان‬ ‫(مەال سامان سەنگاوی و مەریوان‬ ‫هەڵەبجەی)یە‪ ،‬کە ئەمەی دواییان‬ ‫لەسەر کتێبێکی تەکفیر و فەتوای‬ ‫کوشتنیشی درا‪ ،‬مەال سامان زۆر‬ ‫بــەڕێــزەوە گفتوگۆ لەگەڵ خاوەنی‬ ‫کتێبی (سێکس و شەرع و ژن لە‬ ‫مێژووی ئیسالم دا) دەکات‪ ،‬ئەمەش‬ ‫تەواو پێچەوانەی گوتاری باوی کەسە‬ ‫دینییەکانی کوردستانە و تا ئێستاش‬ ‫خــاوەنــی ئــەو کتێبە ناتوانێت بە‬ ‫ئازادی بگەڕیتەوە کوردستان‪ .‬ئەمە‬ ‫سەرەڕای ئەوەی مەال سامان باسی‬ ‫کــارە ئینسانییەکانی کەنیسەیەک‬ ‫دەکات لە چەمچەماڵ کە لە هەمو‬ ‫مــزگــەوتــەکــان زیــاتــر خزمەتی بە‬ ‫خەڵکی کـــردوە و ئــەو نــەک دژی‬ ‫ئــەو کەنیسەیە نییە‪ ،‬بەڵکو زۆر‬ ‫ڕێزیشی لێدەگرێت‪ ،‬چونکە خزمەت‬ ‫بە نــەدار و هـــەژاران دەکــات‪ .‬ئەو‬ ‫زمانەی کە بەڕێز مەال سامان وتاری‬ ‫پێدەدات زمانێکی تازەیە لەناو مەالی‬ ‫هەرێمی کوردستاندا‪ ،‬کە تەکفیری‬ ‫مەریوان و هاوشێوەکانیان دەکرد‪،‬‬

‫ئەم بەپێچەوانەوە گفتوگۆی لەگەڵ‬ ‫دەکات‪ ،‬هەروەها بەڕێزیشەوە ڕۆڵی‬ ‫کەنیسەیەک لــە چەمچەماڵدا لە‬ ‫مزگەوتەکانی ئەو ناوچەیە بەرزتر‬ ‫دەنــرخــێــنــێــت‪ .‬بــۆ گــوێــگــرتــن لە‬ ‫قسەکانی بەڕێز مەال سامان دەتونن‬ ‫لەم بەستەرەوە گوێی لێبگرن‬

‫( ‪h t t p s : / / w w w .‬‬ ‫‪facebook.com/AzariGall/‬‬ ‫‪.)/1580070628745039/ideos‬‬

‫ئەو زمانەی مەال سامان قسەی‬ ‫پــێــدەکــات‪ ،‬ئــەو کـــۆڕەی مەالکان‬ ‫گۆرانییەکەی وەفایی تێدا دەڵێنەوە‪،‬‬ ‫دابڕانێکی قووڵە لە گوتاری باوی‬ ‫تەکفیر و تەفسیقکردن کە بەگشتی‬ ‫مەالکانی کوردستان لەم سااڵنەی‬ ‫پــاش ڕاپــەڕیــن ببوە گــوتــاری باو‬ ‫و یــەکــاکــەرەوەی ســەر مینبەر‪،‬‬ ‫بــۆ گــوتــاری عــەشــقــســەنــتــەری و‬ ‫پێکەوەژیان‪ .‬دەتوانم ئــەوە بڵێم‪:‬‬ ‫ســەنــتــەری تێگەشتن لــەدیــن الی‬ ‫ئەم مۆدێلە لە مەال؛ جوانیویستی‬ ‫و عــەشــق و پــێــکــەوەژیــانــە‪ ،‬نەک‬ ‫پۆلێنکردنی خەڵک بە کوفر و ئیمان و‬ ‫سوککردنی ژیانی دنیاو تەحریمکردنی‬ ‫جوانییەکانی هونەر و میوزیک‪،‬‬ ‫ئەمە سەرەتای دونیابینییەکی نوێی‬ ‫تێگەشتنی دینییە بۆ چون بەرەو‬ ‫عەشق و پێکەوەژیان و دادگــەری‪،‬‬ ‫نــەک دینی دەســـەاڵت و ملمالنێی‬ ‫ئایدیۆلۆژی و دابەشکردنی کۆمەڵ بۆ‬ ‫سەر کافر و ئیماندار‪ .‬لێرەوە ئیتر‬ ‫ئێمە بە دەنگی بەرز دەتوانین نمونە‬ ‫بهێنینەوە بۆ ئــەوەی کە دەکرێت‬ ‫ئیسالمێک بناسین عەشق بخاتە‬ ‫سەنتەرەوە و دادگەریی ئامانجی بێت‪،‬‬ ‫نەک دەسەاڵت و بەرژەوەندخوازی و‬ ‫خوێنڕشتن‪ .‬ئیسالمێک بڕوای بەوە‬ ‫هەبێت ژیانی دونیا سوک و پوچ‬ ‫نییە و ڕەستاخێز هەموشت بێت‪،‬‬ ‫ڕەنگە ئێمە نەیبینین‪ ،‬بــەاڵم لە‬ ‫داهاتودا ئیسالمێک ناتوندتیژ ببێتە‬ ‫مۆدێل لە جێی ڕێز بۆ ئیبن تەیمییە‬ ‫و ئیمامی نــەوەوی‪ ،‬ڕێز بگێڕێتەوە‬ ‫بۆ ئیبن عەرەبی و سوهرەوەردی‬ ‫و سۆفییە گــەورەکــانــی عەشق و‬ ‫تەنانەت ڕیزگرتن لە مولحیدانیش‪،‬‬ ‫ئەو ئیسالمەش ئیسالمی حاڵ دەبێت‬ ‫نەک ئیسالمی قاڵ و قال و قیل‪.‬‬

‫ئــەو زمانــەی مــەال ســامان قســەی پێــدەکات‪ ،‬ئــەو کــۆڕەی‬ ‫مــەالکان گۆرانییەکــەی وەفایــی تێــدا دەڵێنــەوە‪ ،‬دابڕانێکی‬ ‫قووڵــە لــە گوتــاری بــاوی تەکفیــر و تەفســیقکردن کــە‬ ‫بەگشــتی مەالکانــی کوردســتان لــەم ســااڵنەی پــاش‬ ‫ڕاپەڕیــن ببــوە گوتــاری باو و یەکالکــەرەوەی ســەر مینبەر‪،‬‬ ‫بــۆ گوتــاری عەشقســەنتەری و پێکەوەژیــان‬


‫‪2‬‬

‫ژمارە (‪ )368‬دووشەممە ‪2017/12/4‬‬

‫خولقاندنی مرۆڤ لە قوڕ‪ ،‬لە میتۆلۆجیاوە تا قورئان‬ ‫هیوا محەمەد حەمەعەلی‬ ‫بەختیار حسێن ئەحمەد‬

‫ئادەم و حەووای‬ ‫میتۆلۆجیای عێراقیی کۆن‬

‫ئەفسانەی سۆمەری یەکەمین ئەفسانەیە‬ ‫لە مێژوودا باسی خەلقی مرۆڤ دەکات لە‬ ‫الیەن خواوەندەوە‪ ،‬دواتر ئەم ئەفسانەیە و‬ ‫ڕەگەزە سەرەکییەکانی ناوی ڕەنگدانەوەی‬ ‫لەسەر ئەفسانەکانی تر دەبێت و ئیلهامی‬ ‫لێ وەردەگــیــرێــت‪ ،‬بە تایبەتی بیرۆکەی‬ ‫دروستکردنی مــرۆڤ لەقوڕ و بیرۆکەی‬ ‫دروستکردنی مــرۆڤ لەسەر وێنەی یان‬ ‫شێوەی خــودا‪ ،‬لــەم ئەفسانەیەدا خودا‬ ‫مرۆڤ بۆ کۆیالیەتیی خۆی دروست دەکات‬ ‫تاوەکو خواردن و شەراب پێشکەش بکات‬ ‫و کشت‌وکاڵ بکات و ئاژەڵ بەخێو بکات‪،‬‬ ‫بەوەش بارگرانی لەسەر شانی خودا نامێنێت‪.‬‬ ‫سەرەتا خوداوەندەکان ئەم کارانەیان دەکرد‪،‬‬ ‫تاوەکو سکااڵیان الی خواوەندی حیکمەت‬ ‫و ئــاوی شیرین (ئێنکی)کرد‪ ،‬تــا لەم‬ ‫دۆخە دژوارە ڕزگاریان بکات(‪ ،)١‬ئەمەش‬ ‫ڕەنگدانەوەی لە ئایینە ئیبراهیمییەکاندا‬ ‫لەوەدایە کە خودا ئادەم وەک جێنشینی‬ ‫خۆی خەلق دەکات‪ ،‬جێنشین واتە لە جێی‬ ‫خودا کاروبارەکانی خودا بەڕێوە بەرێت‬ ‫لەسەر زەوی‪.‬‬ ‫خواوەند ئێنکی لەسەر دەریا مرۆڤ لە‬ ‫قوڕێکی ڕەش‌هەڵگەڕاو (ترشاو) دروست‬ ‫دەک ــات‪ ،‬پێشتریش فیردەوسی دیلمون‬ ‫دروست‌دەکات‪ ،‬کە بەهەشتی نەمرییە الی‬ ‫سۆمەری و ئەککەدییەکان (الی عیبرییەکان‬ ‫ناوی «عدن»ـە)‪ ،‬ئادەم لە فیردەوس بە‬ ‫چاودێری و فەزلی خواوەند نینخورساگ‬ ‫(خــودای زەوی لە چاخی کشت‌وکاڵدا)‬ ‫پەروەردە دەبێت‪ ،‬پاش ئەوەی لە (هەشت‬ ‫ڕووەک)ی قەدەغەکراو(‪ )٢‬دەخوات‪ ،‬بە هۆی‬ ‫ئەمەوە خواوەند ئێنکی تەندروستیی بەرەو‬ ‫خراپی دەڕوات و هەشت نەخۆشی لە هەشت‬ ‫ئەندامی دەدات‪ ،‬یەکێک لەوانە پەراسوی‪،‬‬ ‫پاش ئەوە بەرەو چاکبوونەوە دەڕوات‪ ،‬و‬ ‫ئیتر بۆ نمونە بۆ چاك‌بونەوەی پەراسوی‬ ‫«خانمی پەراسوو» دروست دەبیت‪ ،‬ئەویش‬ ‫دواتر بە (حەوات) و دواتریش لە قورئاندا‬ ‫بە حەووا «حواء» دەناسرێت(‪ .)٣‬ئه‌مە‬ ‫سەرەتای وێناكردنه‌ی حه‌ووا (ژن)ـ ‌ه وه‌كو‬ ‫په‌راسو‪ .‬ل ‌ه ڕاستیدا ئه‌م چه‌مك ‌ه ـ وەکو‬ ‫(سەروەر پێنجوێنی) دەڵێت ـ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌‬ ‫بۆ هونه‌رێكی واتاسازیی زمانی سومه‌ری!‬ ‫ئه‌مه‌ش درێژه‌ی باسه‌كه‌یه بە پێی ڕاڤەی‬ ‫ناوبراو‌‪:‬‬ ‫«ل ‌ه میتۆلۆجیای سومه‌ریدا چیرۆكێكی‬ ‫ئه‌فسانه‌یی هه‌ی ‌ه ك ‌ه ناسراو‌ه ب ‌ه چیرۆكی‬ ‫(ئێنكی و نینخورساگ)‪:‬‬ ‫ئێنكی ‪ Enki‬ك ‌ه خواوه‌ندێكی نێرینه‌یه‌‬ ‫خواوه‌ندی زه‌وی‪/‬ئــاوی سازگار و ژێرزه‌ویه‌‬ ‫و سه‌رپه‌رشتیاری ژیان و شینایی و ژیانی‬ ‫مرۆڤه‌‪ .‬نینخورساگ ‪Ninhursag‬ی ــش‬ ‫نمونه‌یه‌كی خــواوه‌نــدی دایكه‌‪ ،‬ئێنكی و‬ ‫نینخورساگ له‌م چیرۆكه‌دا وه‌كو جوتێك‬ ‫ده‌رده‌كه‌ون‪ .‬ئه‌م چیرۆك ‌ه نمونه‌یه‌كی ڕه‌سه‌نی‬ ‫چیرۆكه‌كانی باوك و دایكی مرۆڤایه‌تی ‌ه له‌‬ ‫به‌هه‌شتدا‪ ،‬چونك ‌ه باس ل ‌ه قۆناغێك ده‌كات‬ ‫ك ‌ه ئێنكی و نینخورساگ ل ‌ه به‌هه‌شتێكدا‬ ‫بــوون ك ‌ه الی سومه‌ریه‌كان پێی وتــراوه‌‬ ‫(ئێدین) ‪ ،Eden‬ده‌قاوده‌ق؛ واته‌‪ :‬ده‌شت‬ ‫(«ئێدینو» ‪ edinu‬الی ئه‌كادیه‌كان‌‪ .‬ل ‌ه‬ ‫‪ ،‬و ل ‌ه‬ ‫ته‌وڕاتیشدا بوه‌ت ‌ه «عێدێن»‬ ‫قورئاندا بوه‌ت ‌ه « َع �دْن»)‪ ،‬ك ‌ه هه‌ر به‌پێی‬ ‫ئه‌و كولتوره ‌كه‌وتوه‌ته ‌ناوچه‌ی (دیلمون)‬ ‫‪ ( Dilmun‬یاخود (تێلمون) ‪.Telmun‬‬ ‫له‌و به‌هه‌شته‌شدا حه‌وت ڕوه‌ك هه‌بوون ك ‌ه‬ ‫خواردنیان قه‌ده‌غ ‌ه بو‪ ،‬به‌اڵم ئێنكی ئه‌وانه‌ی‬ ‫خوارد (ئه‌م ‌ه ڕیشه‌یه‌كی كۆنی بیرۆكه‌ی‬

‫ڕوه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی به‌هه‌شته‌)‪ ،‬ئه‌مه‌ش‬ ‫نینخورساگی تــوڕ‌ه كــرد‪ ،‬ئیتر هه‌ر یه‌ك ‌ه‬ ‫له‌و ڕوه‌كان ‌ه نه‌خۆشییه‌كیان توشی ئێنكی‬ ‫كرد‪ ،‬هه‌ر نه‌خۆشییه‌كیش توشی ئه‌ندامێكی‬ ‫بووبوو‪ ،‬یه‌كێك له‌وانه‌ش نه‌خۆشییه‌ك بو‬ ‫توشی په‌راسوی ببو‪ ،‬دوایی نینخورساگ‬ ‫دڵی نه‌رم بو و بۆ هه‌ر یه‌ك ‌ه له‌و نه‌خۆشیان ‌ه‬ ‫فریشته‌یه‌ك یاخود كه‌سێتییه‌كی خوایی‬ ‫خولقاند‪ ،‬یه‌كێكیش له‌مان ‌ه كه‌سێتییه‌ك یان‬ ‫فریشته‌یه‌ك بو ب ‌ه ناوی (نینتی) ‪.Ninti‬‬ ‫کە نــاوی (نین) ب ‌ه واتــای خواوه‌ند یان‬ ‫گه‌وره‌ی مێیه‌‪ ،‬به‌شی دوه‌میش (تی) وه‌كو‬ ‫ناو ب ‌ه واتای په‌راسوه‌‪ ،‬وه‌كو فرمانیش ب ‌ه‬ ‫واتای ژیان یان هێنانه‌ژیانه‌‪ ،‬به‌م شێوه‌ی ‌ه‬ ‫ئه‌و ناو‌ه ب ‌ه واتای (خواوه‌ند یان ئه‌و خانم‪/‬‬ ‫ـه‌ی ده‌هێنێت ‌ه ژیان) (اإللهة ‪/‬السیدة‪ /‬التي‬ ‫تحیي) دێت‪ ،‬ل ‌ه هه‌مان كاتیشدا واتای (ئه‌و‬ ‫خواوه‌ند یان ئه‌و خانمـه‌ی ك ‌ه په‌راسوه‌)‬ ‫(اإلهل ‌ةُ ‪/‬السيدة‪ /‬الض ْل ُع) ده‌دات به‌ده‌سته‌وه‌‪،‬‬ ‫ب ‌ه سه‌رجه‌میش ڕه‌نگ ‌ه واتایه‌كی لێكدراو بدات‬ ‫ب ‌ه ده‌سته‌و‌ه به‌و پێی ‌ه ك ‌ه ئه‌م خواوه‌ند‌ه‬ ‫یان ئه‌م فریشته‌ی ‌ه سه‌رچاوه‌ی ژیانیش ‌ه‬ ‫و په‌راسو و نه‌خۆشیه‌كانی په‌راسویشی‬ ‫به‌ده‌سته‌‪ ،‬یان ژیان ده‌گێڕێته‌و‌ه بۆ په‌راسو‪،‬‬ ‫هه‌رچه‌ند ده‌قه‌ك ‌ه ته‌نها واتای (په‌راسو) ی‬ ‫مه‌به‌سته»(‪.)‌ ٤‬‬ ‫نــاوبــراو بــــەردەوام دەبێت و دەڵێت‪:‬‬ ‫«ئینجا دواتــر ك ‌ه ئه‌م چیرۆك ‌ه شومه‌ری ‌ه‬ ‫بوه‌ت ‌ه یه‌كێك ل ‌ه سه‌رچاوه‌كانی چیرۆك ‌ه‬ ‫ته‌وڕاتیه‌كه‌ی (ئاده‌م) و (حه‌ووا)؛ كه‌سێتیی‬ ‫(نینتی) بــو‌ه یه‌كێك ل ‌ه سه‌رچاوه‌كانی‬ ‫كه‌سێتیی (حــه‌ووا) ی ده‌قـ ‌ه عیبریه‌كه‌‪.‬‬ ‫|خەڤڤا| ی عیبری‬ ‫وشه‌ی (حه‌وواهـ)‬ ‫ل ‌ه خۆیدا ل ‌ه ڕیشه‌ی ژیان (حایا) (حیا‌ة ‪-‬‬ ‫ی عه‌ره‌بی) ه‌و‌ه هاتو‌ه و ب ‌ه واتای (زیندو)‬ ‫یان (ژیــان) یان (سه‌رچاوه‌ی ژیــان) ـه‌‪.‬‬ ‫لێره‌و‌ه وشه‌ی حه‌ووا ل ‌ه الیه‌نێكیه‌و‌ه وه‌كو‬ ‫وه‌رگێڕانێكی ناو‌ه شومه‌ریه‌كه‌ی (نینتی)‬ ‫وایه»(‪.)‌ ٥‬‬ ‫خواوەندی دایک (مامی) ‪ Mami‬بە‬ ‫فەرمانی خواوەند (ئێیا) کە خواوەندی‬ ‫خەلقی مــرۆڤــە لــە ئەفسانەی خەلقی‬ ‫بابلیدا‪ ،‬یەکەمین مرۆڤ لە قوڕ و خوێنی‬ ‫خواوەندێکی سەربڕاو دروست دەکات‪ .‬لە پاڵ‬ ‫ئەفسانەی بابلیشدا کاهینی بابلی بێرعوشا‬ ‫‪ Berossus‬لە سەدەی (‪ ٤-٣‬پ‪ .‬ز‪).‬‬ ‫ئەفسانەی خەلقی مرۆڤی نووسیوەتەوە‪ ،‬کە‬ ‫لە خوێنی خواوەندێکی سەربڕاو تێکەڵ بە‬ ‫گڵ دروست دەکات(‪.)٦‬‬

‫ئادەم و حەوای میتۆلۆجیای ئوگاریت‬

‫دوو زانــای هۆڵەندی کۆپییەکی کۆنی‬ ‫تری چیرۆکی ئــادەم و حەوایان ئاشکرا‬ ‫کرد‪ ،‬کە دەگەڕێتەوە بۆ (‪ )٨٠٠‬ساڵ پێش‬ ‫کتێبی خولقاندن «سفرالتکوین»ی تەوڕات‪،‬‬ ‫کە لە چیرۆکی خەلقی ئــادەم و حەوای‬ ‫تــەوڕات و قورئان جــیــاوازە‪ .‬چیرۆکەکە‬ ‫بە زمانی ئوگاریتی لەسەر دوو تاتە قوڕ‬ ‫نووسراوەتەوە کە بۆ سەدەی سیازدەی پێش‬ ‫مەسیح دەگەڕێتەوە‪ .‬ئەم دوو تاتە قوڕە بە‬ ‫شێوەی جیاجیا لە ساڵی ‪ ١٩٢٩‬لە باکوری‬ ‫سوریا دۆزرایەوە‪ .‬هەردوو (ماریۆ کۆرپێل)‬ ‫‪ Marjo Korpel‬و (یۆهانس دو مۆر)‬ ‫‪ Johannes de Moor‬لە زانکۆی‬ ‫الهوتیی پرۆتیستانتی ‪Protestant‬‬ ‫‪ theological University‬لە‬ ‫ئەمستەردام گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە‬ ‫ئەم دوو تاتە قوڕە کۆپیی یەکەمی ئادەم‬ ‫و حەوای ئایینە ئیبراهیمییەکانە(‪ ،)٧‬واتە‬ ‫دەبێتە ئەڵقەیەک لە نیوان چیرۆکی ئادەم‬ ‫و حەوای مێسۆپۆتامیا و ئادەم و حەوای‬ ‫ئایینە ئیبراهیمییەکان‪.‬‬ ‫لەم ئەفسانە کۆنەدا خواوەند (ئێل) ‪El‬‬ ‫کە بە پێی میتۆلۆجیای کەنعانی خودای‬ ‫پایەبەرزە بەسەر «باخە مێوی خواوەندە‬ ‫گەورەکان»ـەوە(‪ )٨‬کە دەکەوێتە چیای‬ ‫ئارارات لە خۆرهەاڵتی تورکیا (کوردستانی‬ ‫باکوور)‪ ،‬بەاڵم خواوەند حۆرۆن ‪Horon‬‬ ‫کە خواوەندێکی شەڕەنگێزە و لە سنفی‬

‫لە چیرۆكی ســۆمەریی (ئێنكی و نینخورســاگ)دا‬ ‫کــە باســی بەهەشــتی دیلمــون هاتــوە‌و دەڵێــت‬ ‫لــەو به‌هه‌شــتهدا حــه‌وت ڕوه‌ك هه‌بــوون كــه‌‬ ‫خواردنیــان قه‌ده‌غــه‌ بــو؛ ڕیشــه‌یه‌كی كۆنــی‬ ‫بیرۆكــه‌ی ڕوه‌كــی قه‌ده‌غه‌كــراوی به‌هه‌شــت‬ ‫دەدۆزینەوە‬

‫ئێنكی و نینخورساگ‪ ،‬و درەختی ژیان‬

‫لەخشتەچونی ئادەم و حەووا لە بەهەشت‪ .‬تابلۆیەک لە هونەری مەسیحی‬ ‫شەیتانە دەکەوێتە دژایەتی خواوەند ئێلەوە‪،‬‬ ‫پاش ئەوەی خواوەند حۆرۆن سزا دەدرێت‬ ‫و لەو چیایە دەردەکرێت؛ هەڵدەستێت بە‬ ‫ژەهراوی کردنی داری ژیان «شجرة الحیاة»‪.‬‬ ‫لێرەوە ئادەم لە چیرۆکەکەدا دەردەکەوێت‪،‬‬ ‫کە وەک خــودایــەک دەنێررێت بۆ زەوی‬ ‫تاوەکو لەوێ سنورێک بۆ خواوەند حۆرۆن‬ ‫دابنێت‪ ،‬پاشان خواوەند حۆرۆن دەبێت بە‬ ‫مارێکی ژەهــراوی و بە ئادەمەوە دەدات‪،‬‬ ‫پاشان بەو هۆیەوە ئادەم دەمرێت و ژیانی‬ ‫هەتاهەتایی لە‌دەست‌دەدات‪ ،‬دواتر خواوەندی‬ ‫خۆر «ژنێکی دڵ‌باش»ی پێشکەش دەکات‪،‬‬ ‫و ئەمانیش وەچە دەخەنەوە و لێرەشەوە‬ ‫مرۆڤەکان زیاد دەکەن‪.‬‬ ‫ئەگەرچی ئەم چیرۆکە هاوشێوەی چیرۆکی‬ ‫ئــادەم و حــەوای ئایینە ئیبراهیمییەکانە؛‬ ‫بەاڵم ـ وەک پرۆفیسۆر (دو مۆر) دەڵێت‬ ‫ـ گەورەترین جیاوازییان بریتیە لەم چەند‬ ‫الیەنە‪:‬‬ ‫‪ .١‬چەندین خواوەند لە چیرۆکەکەدا‬ ‫هەن‪ ،‬ئادەم و مارەکەش هەردووکیان لە‬ ‫پلەی خــواوەنــدان‪ ،‬ئــەوەش لەگەڵ ئایینە‬ ‫یەکتاپەرستەکان پارادۆکس و دژیەکیی‬ ‫هەیە‪.‬‬ ‫‪ .٢‬کەوتنە خوارەوەی ئادەم لە ئاسمانەوە‬ ‫بۆ زەوی ناگەڕێتەوە بۆ هەڵەی ئــادەم‪،‬‬ ‫شتێکیش نیە لە چیرۆکەکەدا ناوی تاوانی‬ ‫گەورە بێت‪.‬‬ ‫‪.٣‬وەک ڕون‌کــراوەتــەوە؛ ژنەکەی ئادەم‬ ‫(حـــەوا) لــە «قــوڕێــکــی بــاش»ـــە‪ ،‬هیچ‬ ‫تاوانێکی نیە لــەوەی بەسەر ئــادەم دا‬ ‫هــاتــووە‪ ،‬پێچەوانەی چیرۆکی ئــادەم و‬ ‫حەوای تەوڕات و ئینجیل و قورئان‪ ،‬بەالم‬ ‫دەبێت ئەم چیرۆکە باکگراوەندێکی مێژوویی‬ ‫پشتی چیرۆکی ئــادەم و حــەوای ئایینە‬ ‫ئیبراهیمییەکان بێت‪ ،‬کە لە ئوگاریتی‬ ‫باکوری سوریا دۆزراوەتەوە(‪.)٩‬‬ ‫‪ .٤‬دەتوانین خاڵی چوارەمیشی بۆ زیاد‬ ‫بکەین لـــەوەدا کە حــەوای ئــەم چیرۆکە‬ ‫ئوگاریتیە پاشکۆی ئـــادەم نیە و لە‬ ‫پەراسووی ئادەم دروست نەبووە‪ ،‬بەڵکو‬ ‫سەربەخۆیە‪ ،‬وەک وتراوە لە قوڕێکی باش‬ ‫دروست دەکرێت‪.‬‬

‫لە میتۆلۆجیا ئیرباهیمیەکاندا‬

‫ئەفسانەی دروستکردنی مرۆڤ لە قوڕ‬ ‫لە هەموو ئەفسانەکانی گەالنی دراوسێدا‬ ‫بــاو دەبــێــتــەوە‪ ،‬بەتایبەتی الی ئایینە‬ ‫ئیبراهیمییەکان‪ ،‬بۆیە لە تەوڕاتیشدا لە‬ ‫کتێبی خولقاندن «سفرالتکوین»‪ ،‬لە کۆتایی‬

‫لــە میتۆلۆجیــای عێراقیــی کۆندا مرۆڤ دروســت‬ ‫کــراوە بــۆ ڕاپەڕاندنــی کارەکانــی خواوەنــد‪،‬‬ ‫ڕەنگدانــەوەی ئەمــە لــە ئایینــە ئیرباهیمییەکاندا‬ ‫لــەوەدا دەبینینــەوە کــە خــودا ئــادەم وەک‬ ‫جێنشــینی خــۆی خەلــق دەکات‬

‫ئایەتەکانی ئیصحاحی یەکەم و لە تەواوی‬ ‫ئیصحاحی دوەم و ئیصحاحی سێیەمدا‬ ‫باسی خەلقی ئادەم و ژیانی لە بەهەشت و‬ ‫دواتر نەفرەت‌لێ‌کردنی دەکرێت‪.‬‬ ‫لــەم دەقــەشــدا بە هەمان شێوە خودا‬ ‫(یەهواهـ)ی جولەکە ئادەم لە گڵی سەر‬ ‫زەوی(‪)١٠‬دروســت دەکات‪ ،‬لەسەر شێوەو‬ ‫وێنەی خۆی‪ ،‬و لە ڕۆژی شەشەمدا لە دوای‬ ‫دروستکردنی ئاسمانەکان و زەوی بە هەمان‬ ‫شێوەی ئەفسانەی خەلقی بابلی و سۆمەری‪،‬‬ ‫خــودا یەهواهـ ئــادەم دروســت دەکــات و‬ ‫دەیخاتە فیردەوسەوە تاوەکو کار بکات و‬ ‫فیردەوس بپارێزێت‪ ،‬کە هەموو پێداویستیی‬ ‫ژیانی تێدا ئامادە کرابوو‪ ،‬بەاڵم ئادەم بێزار‬ ‫دەبێت و هەست بە بێتاقەتی دەکات‪ ،‬بۆیە‬ ‫لە کاتێکدا کە لە خەودایە خودا لە پەراسوی پ‪ .‬ز‪ ).‬دەگەڕێتەوە ناوی ئــادەم و حەوا‬ ‫ئادەم (حەوواهـ) دروست‌دەکات‪ ،‬دواتر خودا بە (مەشیا و مەشیانێ) هاتووە‪ ،‬کە لە‬ ‫وەسیەت بۆ هەردووکیان دەکــات کە لە تۆوی (گەیۆمەرت)ن‪ ،‬پاش ئەوەی مرۆڤی‬ ‫هەموو بەروبوومەکانی بەهەشت بخۆن جگە کۆن‪ ،‬یان مرۆڤی یەکەم یان گەیۆمەرت‪،‬‬ ‫لە داری (مەعریفە) نەبێت کە خودا ڕێگەی بەهۆی شەڕی نێوان تاریکی و ڕووناکییەوە‬ ‫پێ نەداوە‪ ،‬بەاڵم مارێک حەوا فریو دەدات دەمرێت‪ ،‬پاش ئەوەی بەشێک لە خوێنەکەی‬ ‫و دەڵێت‪ :‬گەر لەو دارە بخۆن؛ ئەوا دەبن یان تۆوەکەی کە دەکەوێتە سەر زەوی‬ ‫بە خودا و چاویشتان دەکرێتەوە بۆ بینینی دوای چل هەزار ساڵ (مەشیا و مەشیانێ)‬ ‫خێر و شــەڕ‪ ،‬ئــەوە بوو حــەوا لە دارەکــە دروست دەبێت‪ ،‬کە خودا ئاهورامەزدا پێیان‬ ‫دەخــوات و وا لە ئادەمیش دەکــات لێی دەڵێت‪ :‬ئێوە دایک و باوکی هەموو جیهانن‪،‬‬ ‫بخوات‪ ،‬پاش ئەوەی بێئەمریی خودا دەکەن؛ کارەکانتان بە ڕێک و پێکی بکەن‪ ،‬بەباشی‬ ‫ڕووت دەبنەوە و عەورەتیان دەردەکەوێت‪ ،‬و بیر بکەنەوە و قسە بکەن و شەیتانەکان‬ ‫وەک سزایەک مردن دەبێتە چارەنووسیان‪ ،‬مەپەرستن(‪ .)١٤‬هەروەها لە ئەفسانەیەکدا‬ ‫تەمەنیان کۆتا دەبێت‪ ،‬دواتــریــش خودا الی یابانییەکانیش نــاوی ئــادەم و حەوا‬ ‫یەهواهـ فڕێیان دەداتــە خــوارەوە بۆسەر بە (ئیزانگی و ئیزانامی) هاتووە‪ .‬و الی‬ ‫زەوی(‪.)١١‬‬ ‫پەیامبەر (مانی) لە سەدەی سێی زاینیدا بە‬ ‫ئادەم‬ ‫ئەفسانەی‬ ‫جیاوازیی‬ ‫گەورەترین‬ ‫بە (گێهمورد و موردییانەگ) هاتووە(‪.)١٥‬‬ ‫و حەوای تــەورات لەگەڵ ئادەم و حەوای‬ ‫قورئان؛ ئەوەیە لە بریی شەیتان لە نێو‬ ‫پەراوێز‪:‬‬ ‫فیردەوسدا مارێک(‪)١٢‬حەوا فریو دەدات بۆ‬ ‫(‪ )١‬فراس السواح‪ ،‬مغامرة العقل األولی‪.‬‬ ‫خواردنی داری مەعریفە‪ ،‬هەروەها لە تەوڕاتدا ص‪٤٧‬؛ األب سهیل قاشا‪ ،‬تأثیر الکتابات‬ ‫باسی چیرۆکی ســوژدە‌بــردن و نەبردنی البابلیة في المدونات التوراتیة‪ .‬بیروت‪:‬‬ ‫شەیتان و فریشتەکان نەکراوە(‪ ،)١٣‬بەاڵم بیسان‪ .١٩٩٨ .‬ص‌ص‪.١٣٥-١٣١ .‬‬ ‫(‪ )٢‬لە ئەفسانەکەدا هەشت جۆر ڕووەک‬ ‫چیرۆکی سوژدە‌بردنی فریشتەکان لە دوای‬ ‫دروستکردنی ئادەم لە قوڕ و سەرپێچیی لە ئێنکی (کە بەرامبەری ئادەمی چیرۆکە‬ ‫شەیتان لە فەرمانی خــودا؛ لە (میدراش عیبریەکەیە) قەدەغە دەکرێت‪ ،‬بەاڵم ئێنکی‬ ‫ڕەبا)دا تۆمار کراوە کە تەفسیری تەوڕاتە سەرپێچیی ئــەم قــەدەغــەکــردنــە دەکــات‪،‬‬ ‫و سەرپێچییەکەشی بە خــراپ بەسەریدا‬ ‫بە زمانی ئارامی‪.‬‬ ‫دەشکێتەوە‪ ،‬بۆیە چەند نەخۆشییەکی پێدا‬ ‫دەردەکــەوێــت کە یەکێک لەوانە دوچــاری‬ ‫لە میتۆلۆجیای گەالنی تر‬ ‫پەراسوی دەبێت‪.‬‬ ‫هەمان‬ ‫بە‬ ‫لە ئەفسانە گریکیەکانیشدا‬ ‫(‪ )٣‬جمال رشــیــد‪‌ ،‬ظهور الــکــورد في‬ ‫شێوە باسی ئادەم و حەوا و خەلقیان کراوە‪ .‬التأریخ‪‌ .‬أربیل‪ :‬دار ئاراس للطباعة‪ .‬الطبعة‬ ‫هەروەها پێشتریش الی میسرییەکان باسی الثانية‪ .٢٠٠٥ ،‬جـ‪ ،١ .‬ص‪.٥٥٤ .‬‬ ‫خەلقی یەکەمین مرۆڤ کــراوە‪ .‬لە کتێبی‬ ‫(‪ )٤‬سه‌روه‌ر پێنجوێنی‪ ،‬ژن په‌راسو‌ه یان‬ ‫(‪٧‬‬ ‫ئەوێستای زەردەشتیدا کە بۆ سەدەی‬ ‫سه‌رچاوه‌ی ژیانه‌؟ ل ‌ه ئه‌فسانه‌ی شومه‌ریه‌وه‌‬

‫چیرۆکــی ســوژدە‌بردنی فریشــتەکان لــە دوای‬ ‫دروســتکردنی ئــادەم لــە قــوڕ و ســەرپێچیی‬ ‫شــەیتان لــە فەرمانــی خــودا؛ پێــش قورئــان لــە‬ ‫(میــدراش ڕەبــا)دا تۆمــار ک ـراوە کــە تەفســیری‬ ‫تەوڕاتــە بــە زمانــی ئارامــی‬ ‫بۆ ده‌ق ‌ه یه‌هودی ـ مه‌سیحی و ئیسالمیه‌کان‪.‬‬ ‫(بلۆگی نوسەر)‪.‬‬ ‫‪https://sarwar-penjweni.‬‬ ‫‪blogspot.com/2015/09/blog‬‬‫‪post_90.html‬‬ ‫(‪ )٥‬هەمان سەرچاوە‪.‬‬ ‫(‪ )٦‬جمال رشید أحمد‪ ،‬مرجع سابق‪ .‬ص‪.‬‬ ‫‪.٥٥٦‬‬ ‫(‪ )٧‬بڕوانە سایتی‪:‬‬ ‫‪w.w.w.hunasatak.com‬‬ ‫(‪« )٨‬حقل کرمة اآللهة العظام» لە‬ ‫وەرگێڕانە عەرەبیەکەدا‪.‬‬ ‫(‪ )٩‬بڕوانە سایتی‪:‬‬ ‫‪www.hunasotak.com‬‬ ‫(‪ )١٠‬ئەگەر سەرنج بدەین هەڵەیەک هەیە‬ ‫لە ئامادە کردنی چیرۆکەکەدا‪ ،‬یەهواهـ زەوی‬ ‫و ئاسمان دروست دەکات پێش ئەوەی ئادەم‬ ‫دروســت بکات‪ ،‬واتــە دروستکردنی زەوی‬ ‫پێشتر وەک ئەوەیە خودا هەر لە سەرەتاوە‬ ‫ویستبێتی ئادەم نەخاتە بەهەشتەوە و لە‬ ‫فیردەوس دەری بکات‪ ،‬ئەوەش ڕوونە کاتێک‬ ‫ئــادەم دروســت دەکــات لە قــوڕ؛ دەڵێت‪:‬‬ ‫دەمەوێت جێنشینی خۆم لە زەویدا دروست‬ ‫بکەم! وەک ئەوەی خستنە ناو فیردەوسی‬ ‫ئادەم سیناریۆ بێت‪.‬‬ ‫(‪ )١١‬بــڕوانــە‪ :‬الــتــوراة‪ ،‬سفر التکوین‪،‬‬ ‫اإلصحاح الثانی‪ ،‬آیة‪ ،١٧:٦-٦:٢ :‬اإلصحاح‬ ‫الثالث‪ ،‬آیة‪.٦ :٣ -٣:٤ :‬‬ ‫(‪ )١٢‬تەفسیرەکان دەڵێن شەیتانە لە‬ ‫شێوەی مارێکدا‪.‬‬ ‫(‪ )١٣‬بۆ زانیاريی زیاتر بڕوانە‪ :‬باوکی‬ ‫سیڤان‪ ،‬خوێندنەوەیەكى تر بۆ قورئان‪ .‬ل‪.٩٣‬‬ ‫(‪ )١٤‬كامل سعفان‪ ،‬معتقدات آسيوية‬ ‫(موسوعة األديان القدمية)‪ .‬القاهرة‪ :‬دار الندى‪،‬‬ ‫‪ .1999‬ص‪115 .‬؛ مجال رشيد أمحد‪ ،‬مرجع‬ ‫سابق‪ .‬ص‌ص‪.٥٦٣-٥٥٩ .‬‬ ‫(‪ )١٥‬جمال رشید أحمد‪ ،‬مرجع سابق‪.‬‬ ‫ص‪.٥٦٠‬‬


‫ژمارە (‪ )368‬دووشەممە ‪2017/12/4‬‬

‫‪3‬‬

‫یادگارییەکان لەگەڵ لینین‬ ‫کالرا زێتکین‬ ‫و‪ .‬شێروان ئیرباهیم‬ ‫سەروەختێک من و دوو ژنی دیکە لە‬ ‫بارەی هونەر و پرسەکانی پەروەردە و‬ ‫فێرکردنەوە گفتوگۆمان دەکــرد‪ ،‬لینین‬ ‫گەیشتە المــان‪ .‬لەو کاتەدا من ڕێز و‬ ‫سەرسامی خــۆم دەردەبـــڕی بۆ کــار و‬ ‫هەوڵە کەلتورییەکانی بەلشەفیكەکان کە‬ ‫دانسقە و نمونەیی بوون‪ ،‬کە ئەمەش بووە‬ ‫هۆی گەشەسەندنی توانا داهێنەرەکانی‬ ‫ناو واڵت بۆ داهێنانی ڕێبازی نوێ لە‬ ‫هونەر و پەروەردەدا‪ .‬بەاڵم هەستی خۆم‬ ‫لە بارەی ئەو نادڵنیایی و ناڕوونییەوە‬ ‫نەشاردەوە کە لە کاتی تاقیکردنەوەی‬ ‫ئەو هەنگاوانەدا دەردەکـــەون‪ ،‬چونکە‬ ‫هاوشانی ئارەزوویەکی بەتین بۆ ناوەڕۆک‬ ‫و فــۆرم و ڕێــگــەی نــوێ بــۆ ژیانێکی‬ ‫که‌لتوری‪ ،‬هەندێک جار الساییکردنەوەی‬ ‫مۆدە و شێوازی ڕۆژئاوایی بەدیدەکرێت‪.‬‬ ‫لەوکاتەدا لینین بە گڕوتینەوە هاتە ناو‬ ‫گفتوگۆکەوە و گوتی‪:‬‬ ‫“بەئاگاهاتن و جوواڵنی توانا نوێیەکان‬ ‫و هەوڵەکانیان بۆ داهێنانی هونەر و‬ ‫که‌لتورێکی نوێ لە ڕووسیای سۆڤییەتدا‬ ‫زۆر گرنگە‪ .‬ڕێژەی گەشە زریانـئاساکەی‬ ‫بــەســودە و لــەبــەرچــاوە‪ .‬پێویستە‬ ‫لەسەرمان قەرەبووی ئەوە بکەینەوە کە‬ ‫مــاوەی چەندین سەدەیە لە دەستمان‬ ‫چــووە‪ .‬ئێمە پێویستمان بەم جۆش و‬ ‫گەڕانە بێ‌سرەوتەیە بۆ ڕێگەچارە و‬ ‫درووشمی نوێ‪ ،‬درووشمێک کە ئەمڕۆ‬ ‫بــانــگــەوازدەکــات بــۆ “ڕزگــارکــردن”ـــی‬ ‫ئاراستەیەکی دیاریکراو لە هونەر و فیکر‪،‬‬ ‫بەاڵم سبەی هاواردەکەن “لە سێدارەی‬ ‫بدەن”! ئەمەش بەڕوونی دەبینرێت‪.‬‬ ‫شــۆڕش هەموو توانا کۆتکراوەکان‬ ‫ئازاددەکات و لە قوواڵییەکانەوە پاڵیان‬ ‫پێوە دەنــێــت بــۆ ســـەرەوە و دەریــان‬ ‫دەخـــات‪ .‬بــا نمونەیەک بهێنینەوە‪،‬‬ ‫بیر لــەوە بکەنەوە مــۆدە و شێوازی‬ ‫کۆشکی قەیسەری و حــەز و مەیلە‬ ‫ناقۆاڵکانی ئەرستۆکرات و بۆرژواکان‬ ‫تاچەند کاریگەریی هەبوو لەسەر هونەر‬ ‫و شــێــوەکــاری و بیناسازییمان‪ .‬لە‬ ‫کۆمەڵگەیەکدا کە لەسەر خاوەندارێتیی‬ ‫تایبەت بونیادنرابێت‪ ،‬هونەرمەند‬ ‫بەرهەمەکانی بۆ بازاڕ بەرهەمدەهێنێت‬ ‫و پێویستی بە کڕیارە‪ .‬شۆڕشەکەمان‬ ‫هونەرمەندانی لەم بارودۆخە ناخۆش و‬ ‫نالەبارە ڕزگارکرد و دەوڵەتی سۆڤیەتی‬ ‫کــرد بە پارێزگار و پشتیوانیان‪ .‬لە‬ ‫ئێستادا هەموو هونەرمەند و خوازیارێک‬ ‫مافی ئەوەی هەیە ئازادانە و بەگوێرەی‬ ‫ئایدیاڵی خۆی داهێنان بکات‪.‬‬ ‫بــەاڵم ئێمە کۆمۆنیستین و ئەمەش‬ ‫ئاشکرایە‪ ،‬بۆیە نابێت دەستەوەستان بین‬ ‫و لێگەڕێین ئارەزووی پشێوی‌خوازەکان‬ ‫سەربگرێت‪ .‬پێویستە هۆشیارانە ئەم‬ ‫گەشەکردنە ئاراستەبکەین و ئەنجامەکانی‬ ‫دیاری بکەین‪ ،‬بەاڵم ئێمە هێشتا دوورین‬ ‫لەمەوە و زۆرمان ماوە‪ .‬پێم وایە ئێمەش‬ ‫دکتۆری باشمان هەیە کە لە ئاستی‬ ‫دکتۆر کارڵشتاد دان‪ .‬هەروەها ئێمە تا‬ ‫ئاستێکی زۆر “ئایکۆنۆکالستین” ‪ ،‬ئێمە‬ ‫پێویستە دەست بە شتە جوانەکانەوە‬ ‫بگرین و وەکــو نمونە بیانهێنینەوە و‬ ‫بەردەوام بین لەسەریان‪ ،‬تەنانەت ئەگەر‬ ‫“کۆن”یش بن‪ .‬بۆچی دەبێت پشت لە‬ ‫جوانییەکی ڕاستەقینە بکەین و ئەوە‬ ‫فەرامۆشبکەین کە دەکرێت وەکو خاڵی‬ ‫دەستپێک وەریبگرین بۆ گەشەکردنی‬ ‫زیاتر‪ ،‬تەنها لەبەر ئــەوەی “کۆن”ـە؟‬ ‫بۆچی دەبێت بۆ هەموو “نوێ”یەک وەکو‬ ‫خودا کڕنووش ببەین‪ ،‬تەنها لەبەرئەوەی‬ ‫“نوێ”یە؟ ئەمە زۆر بێ مانایە‪ .‬لێرەدا‬ ‫بڕێکی زۆر لە ڕیا و ڕێزی ناهۆشیارانە‬

‫لــە کۆمەڵگەیەکــدا کــە لەســەر خاوەندارێتیی‬ ‫تایبــەت بونیادنرابێــت‪ ،‬هونەرمەنــد‬ ‫بەرهەمەکانــی بــۆ بــازاڕ بەرهەمدەهێنێــت و‬ ‫پێویســتی بــە کڕیــارە‬

‫گوتــم « هــاوڕێ لینیــن‪ ،‬گلەیــی لــە نەخوێنــدەواری مەکــە‪ ،‬لــە ڕوویەکــەوە یارمەتیــدەر‬ ‫بــووە بــۆ سەرخســتنی شــۆرش‪ ،‬چونکــە مێشــکی کرێــکار و جووتیارانــی پاراســت لــەوەی بــە‬ ‫ئایدیــا و دیــدگا بۆرژوازییــەکان گەندەڵ بنب و دەســتەمۆ بــن‪ .‬درووشــم و پرۆپاگەندەکانتان‬ ‫تــۆوی خۆیــان لــە خاکێکــی بەیــاردا فڕێــدەدەن‪ ،‬بۆیــە چانــدن و دروێنەکردنــی ئاســانرتە و‬ ‫پێویســتتان بــە هەڵکێشــانی دارســتانێک نیــە‪».‬‬ ‫بەدی دەکرێت بۆ ئەو مۆدە لە هونەر‬ ‫کە لە ڕۆژئاوادا زاڵە‪ .‬ئێمە شۆڕشگێڕی‬ ‫باشین‪ ،‬بەاڵم پێم وایە دەبێت بیسەلمێنین‬ ‫کــە ئــێــمــەش “لـــە ئــاســتــی کـه‌لــتــوری‬ ‫هاوچەرخداین”‪ ،‬تەنانەت من بوێریی‬ ‫ئەوەم هەیە خۆم وەکو “بەربەرییەک”‬ ‫پێناسبکەم‪ :‬من ناتوانم بەرهەمەکانی‬ ‫دەربڕینگەرایی ‪ Expressionism‬و‬ ‫ئایندەگەرایی ‪ Futurism‬و كوبیزم و‬ ‫هاوشێوەکانیان بە بەرهەمێکی هونەریی‬ ‫بلیمەتانە دابنێم‪ .‬لێیان تێناگەم و‬ ‫چێژیان لێ نابینم”‪.‬‬ ‫منیش خۆم ڕانەگرت و دانم بەوەدانا‬ ‫کە هەرگیز ناتوانم لەوە تێبگەم بۆچی‬ ‫دەبێت شێوەی هونەری لووت سێگۆشەیی‬ ‫بێت تاوەکو گوزارشت بێت لە ڕۆحێکی‬ ‫پەرۆش و بۆچی خواستی شۆڕشگێڕی‬ ‫دەبێت جەستەی مــرۆڤ بگۆڕێت بۆ‬ ‫توورەکەیەکی بێ‌شێوە کە لەسەر دوو‬ ‫دارشەق دانراوە و هەر دارشەقێکیان دوو‬ ‫چنگاڵ و هەر چنگاڵێکیش پێنج ددانی‬ ‫هەیە‪.‬‬ ‫لینین لە دڵــەوە پێکەنی و گوتی‬ ‫“بــەاڵم ڕای ئێمە لەسەر هونەر گرنگ‬ ‫نییە‪ .‬هەروەها گرنگ نییە هونەر چی‬ ‫دەبەخشێت بە ســەدان یــان هــەزاران‬ ‫کــەس لــە کــۆی ملیۆنان دانیشتووی‬ ‫واڵت‪ .‬هونەر موڵکی گەلە‪ .‬پێویستە‬ ‫ڕەگــی خۆی بــەرەو قواڵیی جەماوەری‬ ‫کرێکار بنێرێت‪ .‬پێویستە ئــەوان لێی‬ ‫تێبگەن و بە دڵیان بێت و سۆز و بیر‬ ‫و ئیرادەی ئەم جەماوەرە یەکبخات و‬ ‫پەرەی پێبدات‪ .‬دەبێت هونەرمەندیان‬ ‫تێدا درووستبکات و پێشیانبخات‪ .‬ئایا‬ ‫دەکرێت ئێمە کێک و شیرینی بدەین‬ ‫بە کەمینەیەک لە کاتێکدا جەماوەری‬ ‫کرێکاران و جووتیاران پێویستیان بە‬ ‫نانێکی سادەیە؟ من لێرەدا مەبەستم مانا‬ ‫مەجازییەکەیە‪ :‬نابێت هەرگیز کرێکار و‬ ‫جووتیارانمان لەبیر بچێت‪ .‬لەپێناو‬ ‫ئەواندا دەبێت خۆمان فێری ژمێریاری و‬ ‫بەڕێوەبردن بکەین‪ ،‬ئەمە بۆ بواری هونەر‬ ‫و که‌لتوریش هەمان شتە‪.‬‬ ‫بـــۆئـــەوەی هــونــەر لــە جــەمــاوەر‬

‫نزیک‌ببێتەوە و جەماوەریش بتوانێت لە‬ ‫هونەرەوە نزیک بێت‪ ،‬پێویستە سەرەتا‬ ‫ئاستی پــەروەردە و ڕۆشنبیریی گشتی‬ ‫بەرزبکەینەوە‪ .‬دۆخی ئێمە لەم بوارەدا‬ ‫چۆنە؟ تۆ سەرسامیی خۆت دەربــڕی‬ ‫بــۆ هــەوڵــە که‌لتورییە گــەورەکــەمــان‬ ‫لەوکاتەوەی گەیشتووین بە دەسەاڵت‪.‬‬ ‫بــە دڵنیاییەوە بەبێ خۆهەڵکێشان‬ ‫دەتوانین بڵێین کاری باشمان کردووە‪.‬‬ ‫ئێمە “ســەرمــان نــەپــەڕانــدووە”‪ ،‬وەکو‬ ‫مەنشەفیکەکانی واڵتــان و کاوتسکی‬ ‫تۆمەتبارمان دەکەن‪ ،‬ئێمە سەرەکانمان‬ ‫ڕووناک کردەوە‪ ،‬کۆمەڵێک سەری زۆر‪،‬‬ ‫بەاڵم “زۆر”ێک بەراورد بە ڕابردوو و تاوانی‬ ‫چین و تاقمی دەسەاڵتداری ڕابردوو‪ .‬ئەو‬ ‫جۆش و پەرۆشییەی لە ناخی کرێکار‬ ‫و جووتیاراندا چاندوومانە زۆرە‪ .‬نەوەک‬ ‫تەنها لە مۆسکۆ و پترۆگراد و سەنتەرە‬ ‫پیشەسازییەکان‪ ،‬بەڵکو لـــەدەرەوەی‬ ‫ئەمانە و لە گوندەکانیش‪ .‬بەهەرحاڵ‬ ‫ئێمە میلەتێکی هەژارین‪ ،‬زۆریش هەژارین‪.‬‬ ‫بەدڵنیاییەوە لە شەڕێکی قورسداین دژ‬ ‫بە نەخوێندەواری‪ .‬ئێمە کتێبخانە و‬ ‫“خانۆچکەی خوێندنەوە” لە شارۆچکە‬ ‫و گوندەکاندا درووستدەکەین و‪ ،‬شانۆ و‬ ‫کۆنسێرتی گۆرانی و مۆسیقا ڕێکدەخەین‪،‬‬ ‫هەروەها “پێشانگای گەڕۆک” و “تابلۆی‬ ‫پەروەردەیی” دەنێرین بۆ تەواوی واڵت‪،‬‬ ‫بەاڵم دووبارەی دەکەمەوە‪ ،‬ئەمە تا چەند‬ ‫پێویستیی ئەو چەندین ملیۆن خەڵکە‬ ‫پڕدەکاتەوە کە بێ‌بەشن لە سەرەتایترین‬ ‫زانیاری! لەکاتێکدا ئەمڕۆ لە مۆسکۆدا‬ ‫دەی ــان ه ــەزار کــەس و ڕەنــگــە سبەی‬ ‫دەیــان هــەزاری دیکە چێژ لە بینینی‬ ‫شانۆگەرییەک ببینن‪ ،‬لە بەرامبەردا‬ ‫ملیۆنان کــەس دەیــانــەوێــت چۆنێتیی‬ ‫نوسینی نــاوی خۆیان و ژمــاردن فێر‬ ‫ببن‪ ،‬پێویستیان بە سادەترین زانیارییە‬ ‫سەبارەت بە ژیانی خۆیان‪ ،‬زانیارییەکانی‬ ‫هاوشێوەی زەوی خڕ‌ه نەوەک تەخت و‬ ‫گــەردوون بەپێی یاسا سرووشتییەکان‬ ‫بەڕێوەدەچێت نەوەک “باوکی ئاسمانی”‬ ‫و جنۆکە و جادووگەران بەڕێوەی ببەن‪”.‬‬ ‫گوتم “ هـــاوڕێ لینین‪ ،‬گلەیی لە‬

‫نەخوێندەواری مەکە‪ ،‬لە ڕوویــەکــەوە‬ ‫یارمەتیدەر بووە بۆ سەرخستنی شۆرش‪،‬‬ ‫چونکە مێشکی کرێکار و جووتیارانی‬ ‫پــاراســت لـــەوەی بــە ئایدیا و دیدگا‬ ‫بۆرژوازییەکان گەندەڵ ببن و دەستەمۆ‬ ‫ببن‪ .‬درووشم و پرۆپاگەندەکانتان تۆوی‬ ‫خۆیان لە خاکێکی بەیاردا فڕێدەدەن‪،‬‬ ‫بۆیە چاندن و دروێنەکردنی ئاسانترە و‬ ‫پێویستتان بە هەڵکێشانی دارستانێک‬ ‫نیە‪”.‬‬ ‫لە وەاڵمدا لینین گوتی “ڕاستە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بۆ سنوور و قۆناغێکی دیاریکراوی‬ ‫خەباتەکەمان‪ .‬ڕاستە نەخوێنده‌واری‬ ‫دەگونجا لــەگــەڵ خەباتەکەماندا بۆ‬ ‫گرتنەدەستی دەســەاڵت و ڕووخاندنی‬ ‫دەزگاکانی دەوڵەتی پێشوو‪ ،‬بەاڵم ئایا‬ ‫ئێمە دەڕووخێنین تەنها لە پێناوی‬ ‫ڕووخــانــدنــدا؟ ئێمە دەڕووخێنین بۆ‬ ‫بونیادنانی شتێکی باشتر‪.‬‬ ‫کەوایە چاوەڕوانییەکانمان بۆ داهاتوو‬ ‫چیە؟ ئێمە دەزگای گرنگمان بونیادناوە و‬ ‫هەنگاوی باشمان ناوە بە ئامانجی ئەوەی‬ ‫کرێکار و جووتیارە گەنجەکان بتوانن‬ ‫فێری که‌لتور بن و خۆیان ڕۆشنبیربکەن‪.‬‬ ‫لێرەدا دووبارە پرسیارە ئازاربەخشەکە‬ ‫سەرهەڵدەداتەوە‪ :‬ئەمە چیە بەراورد بەم‬ ‫ڕێژە زۆرەی دانیشتووانی واڵتەکەمان؟‬ ‫لــەوەش مەترسیدارتر کەمیی ژمــارەی‬ ‫باخچەی ساوایان و النــەی مندااڵن و‬ ‫قوتابخانە سەرەتاییەکانە‪ ،‬ملیۆنان منداڵ‬ ‫بەبێ پـــەروەردە و فێرکردن و گەورە‬ ‫دەبن و وەکو باوک و باپیرانیان ژیانێکی‬ ‫دوور لە که‌لتور و هۆشیاری بەسەر‬ ‫دەبه‌ن‪ ،‬بڕوانە بەم هۆیەوە چەند بەهرە‬ ‫لەناودەچن و چەند خولیا تێکدەشکێن!‬ ‫ئەمە تاوانێکی گەورەیە بەرامبەر بە‬ ‫نــەوەی نوێ و هاوشێوەی تااڵنکردنی‬ ‫سەروەتی دەوڵەتی سۆڤییەتە کە بەرەو‬ ‫کۆمەڵگەیەکی کۆمۆنیستی هەنگاو‬ ‫دەنێت‪ .‬ئەمە مەترسییەکی گەورەیە‬ ‫لەسەر داهاتوومان‪”.‬‬ ‫دەنــگــی لینین هێمن بـــوو‪ ،‬بــەاڵم‬ ‫تووڕەییەکی لەناو خۆیدا هەڵگرتبوو‪.‬‬ ‫بیرمکردەوە ئەم پرسە دەبێت چەندێک‬

‫کــاری لێکردبێت‪ ،‬تــاوەکــو بــەم جۆرە‬ ‫وتارێک بۆ هەرسێکمان بــدات‪ .‬یەکێک‬ ‫لە ئێمە باسی چەند دیاردەیەکی باوی‬ ‫کــرد لە بــواری هونەر و که‌لتوردا و‬ ‫هۆکاری درووستبوونیانی بەستەوە بە‬ ‫“هەلومەرجی زەمەنەکەوە “‪.‬‬ ‫لە وەاڵمــدا لینین گوتی‪ “ :‬دەزانــم‬ ‫هەندێک کــەس پێیان وایــە دەکرێت‬ ‫لەڕێگەی “ نان و سێرک”ـەوە بارگرانی‬ ‫و مەترسییەکانی دۆخــی هەنووکەیی‬ ‫کەمبکرێتەوە‪ .‬بەدڵنیاییەوە دابینکردنی‬ ‫نان دەتوانێت کەمیبکاتەوە‪ ،‬بەاڵم بۆ‬ ‫ســێــرک‪ ،‬دەبــێــت ئــەوەیــان بیرنەچێت‬ ‫کــە سێرک هونەرێکی ڕاستەقینە و‬ ‫مەزن نیە و تەنها نمایشێکی جوانە بۆ‬ ‫کەیفخۆشی‪ .‬نابێت ئەوە لەبیربکەین کە‬ ‫کرێکار و جووتیارانمان هاوشێوەی گەنگە‬ ‫پرۆلیتاریای ڕۆمــا نین‪ ،‬ئــەوان لەسەر‬ ‫دەوڵەت ناژین‪ ،‬بەڵکو خۆیان دەوڵەت‬ ‫دەژێنن لە ڕێگەی کار و ماندوو بوونی‬ ‫خۆیانەوە‪ .‬ئەوان شۆڕشیان “درووستکرد”‬ ‫و بەرگرییان لێکرد‪ ،‬لــەو پێناوەشدا‬ ‫ڕووبارێک خوێنیان بەخشی و قوربانی‬ ‫زۆریاندا‪ .‬کرێکار و جووتیارانمان شایەنی‬ ‫شتی گەورەترن لە سێرک‪ ،‬مافی خۆیانە‬ ‫چێژ لە هونەرێکی ڕاستەقینە و مەزن‬ ‫ببینن‪ ،‬پێش هەموو شتێک‪ ،‬پێویستە‬ ‫برەو بە پەروەردە و فێرکردنی گشتیی‬ ‫بەرفراوان بدەین‪ ،‬ئەمەش ڕێخۆشکەرە‪-‬‬ ‫بەمەرجێک نــان مسۆگەرکرابێت‪ -‬بۆ‬ ‫گەشەکردنی هونەرێکی نوێ و مەزن‪،‬‬ ‫هونەرێکی کۆمۆنیستی‪ ،‬کە فۆرمێکی‬ ‫گــونــجــاو وەردەگــــرێــــت بــەگــوێــرەی‬ ‫ناوەڕۆکەکەی‪ .‬لێرەدا “ڕۆشنبیرەکان”مان‬ ‫دەبێت ئەرکە گرنگەکانیان لەبەرچاوبگرن‬ ‫و لێیان تێبگەن و بەجێیان بگەیەنن‪،‬‬ ‫بەمە پاداشتی شــۆڕشــی پرۆلیتاری‬ ‫دەدەنـــەوە لەبەرامبەر ئــەوەی شۆڕش‬ ‫دەرگاکانی بۆ وااڵ کردن و ڕزگاریکردن‬ ‫لەو بارودۆخە ناخۆشەی پێشتر تێیدا‬ ‫بــوون‪ ،‬کە (مانیفێستی کۆمۆنیست)‬ ‫بەجوانی باسیکردووە‪”.‬‬ ‫ئەو شەوە تا درەنگانێک گفتوگۆمان‬ ‫کرد و لەسەر بابەتی تریش وەستاین‬ ‫بەاڵم هیچ لەو بابەتانە بۆ من هێندەی‬ ‫تێبینیەکانی لینین سەبارەت بە هونەر‬ ‫و که‌لتور و پەروەردە و فێرکردن گرنگ‬ ‫نەبوون‪.‬‬ ‫ئاشکرایە لینین بە دیدێکی مارکسییانە‬ ‫دەیڕوانییە جەماوەر‪ ،‬بۆیە گرنگیی زۆری‬ ‫بە گەشەپێدانی ڕۆشنبیریی گشتیی‬ ‫جــەمــاوەر دەدا‪ ،‬ئــەم گەشەکردنەشی‬ ‫بە دەستکەوتێکی گرنگی شــۆڕش و‬ ‫پێشەکییەکی بــاش بــۆ گەیشتن بە‬ ‫کۆمۆنیزم دەزانی‪.‬‬ ‫جارێکیان پێی‌وتم‪“ :‬ئۆکتۆبەری سوور‬ ‫ڕێگەیەکی باشی کرده‌وە بۆ شۆڕشێکی‬ ‫که‌لتوریی فرەڕەهەند‪ ،‬ئەمەش لەسەر‬ ‫بنەمای شۆڕشێکی ئابوری کە بەردەوام‬ ‫لەگەڵیدا لە کارلێک دا بــوو‪ .‬وێنای‬ ‫ئـــەوە بکە ملیۆنان ژن و پــیــاو بە‬ ‫جیاوازیی نەتەوە و ڕەچەڵەک و ئاستی‬ ‫ڕۆشنبیرییانەوە‪ ،‬هەموویان پێکەوە‬ ‫هەنگاویان نا بەرەو ژیانێکی نوێ‪ .‬ئەرکی‬

‫دەسەاڵتی شورایی(سۆڤیه‌تی) قورسە‪،‬‬ ‫چونکە دەبێت باجی ئەو هەموو سەدەیە‬ ‫لە دواکــەوتــوویــی کەلتوری بــداتــەوە‪،‬‬ ‫لە پــاڵ ئەمەشدا دەزگــا و دامـــەزراوە‬ ‫شوراییه‌كان کاردەکەن بۆ پێشخستنی‬ ‫که‌لتوریی ڕێکخراو و یەکێتییەکانی‬ ‫زانایان و هونەرمەندان و مامۆستایان‪.‬‬ ‫هەروەها سەندیکاکانمان لە دەزگــا و‬ ‫هەرەوەزگەکانماندا لە گوندەکان کارێکی‬ ‫گەورەی که‌لتوری ئەنجامدەدەن‪ .‬کار و‬ ‫ئەرکەکانی پارتەکەمان هەموو جێگە و‬ ‫پنتێک دەگرێتەوە و بەرهەم و دەسکەوتی‬ ‫باشمان هەبووە بەراورد بە ڕابردوو‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لەچاو ئــەوەی پێویستە بکرێت کەمە‪.‬‬ ‫شۆڕشە که‌لتوریەکەشمان تازە دەستی‬ ‫پێکردووە و سەرەتایەتی‪”.‬‬ ‫بەڕێکەوت لینین چــووە سەر باسی‬ ‫نمایشێکی ســەمــای بــالــێ لــە هۆڵی‬ ‫بەلشەفی تیاتر و بە بزەییەکەوە گوتی‪:‬‬ ‫“ بــەڵــێ‪ ،‬ســەمــای بالێ و شانۆ و‬ ‫پێشانگا و شێوەکاریی نــوێ‪ ،‬ئەمانە‬ ‫هەمووی بەڵگەن بۆ کەسانێک کە لە‬ ‫دەرەوەن کە ئێمەی بەلشەفیک بەربەری‬ ‫و ترسناک نین‪ ،‬وەک ئەوان گومانیان‬ ‫دەکرد‪ .‬نکوڵی لەوە ناکەم ئەم دیاردانە‬ ‫و هاوشێوەکانیان دیــاردەی که‌لتوریی‬ ‫گرنگن و ڕێزیان لێدەگرم‪ ،‬بەاڵم بەالی‬ ‫منەوە درووستکردنی دوو قوتابخانەی‬ ‫سەرەتایی لە گوندێکی دوورەدەستدا بۆ‬ ‫من لە جوانترین تابلۆی ناو پێشانگایەک‬ ‫جــوانــتــرە‪ .‬بـــەرزکـــردنـــەوەی ئاستی‬ ‫ڕۆشنبیریی کۆمەڵ پەروەردەیەکی پتەو و‬ ‫درووست بەدیدەهێنێت کە توانای گەورە‬ ‫دەخوڵقێنێت بۆ خزمەتی گەشەکردنی‬ ‫هونەر و زانست و تاکتیک‪ .‬خواستی‬ ‫بونیادنانی که‌لتور و بــاوکــردنــەوەی‬ ‫الی ئێمە زۆر بەهێزە‪ ،‬پێویستە دان‬ ‫بــەوەدا بنێین هــەوڵ و ئەزموونی زۆر‬ ‫دەبینرێت لەم الیەنەوە‪ ،‬بەاڵم هاوشانی‬ ‫هەوڵە جدییەکان هەوڵی هەرزەکارانەش‬ ‫بەدیدەکرێت کە توانا و سەروەتەکان‬ ‫بەفیڕۆدەدەن‪ .‬بەاڵم ژیانێکی داهێنەرانە‬ ‫وا دیــارە پێویستی بە پەرەسەندنی‬ ‫کۆمەڵگایە هاوشێوەی ئەو پەرەسەندنەی‬ ‫لەسرووشتدا هەیە‪ ،‬لەمڕۆدا و لەکاتی‬ ‫هاتنە ســەر دەســەاڵتــی پرۆلیتاریاوە‪،‬‬ ‫گرنگترین شت بۆ شۆڕشی که‌لتووری‬ ‫لەبەردەستە‪ ،‬ئەویش بەئاگاهاتنەوەی‬ ‫جەماوەر و گەڕانێتی بەدوای ڕۆشنبیرییدا‪.‬‬ ‫لەمەوە کەسانی تازە دەردەکەون کە ئەم‬ ‫سیستەمە کۆمەاڵیەتییە درووستیکردوون‬ ‫و دواتر ئەم سیستەمە درووستدەکەن و‬ ‫بنیاتی دەنێن‪.‬‬

‫سەرچاوە‪:‬‬

‫حوار المتمدن‬ ‫ذکریات مع لینین – کالرا زیتیکن‬

‫پەراوێز‪:‬‬

‫‪ .‬ئایکۆنۆکالسم ‪:Iconoclasm‬‬ ‫شکاندنی ئایکۆن و شوێنەوارەکانە بە‬ ‫هۆکاری سیاسی و ئاینی‪ ،‬بەتایبەت‬ ‫ئایکۆن و شوێنەوارە ئاینییەکان‪.‬‬


‫‪4‬‬

‫ژمارە (‪ )368‬دووشەممە ‪2017/12/4‬‬

‫كێشەی كوردو ئیسالمیزمی كورد لەتوركیا‬ ‫بیركەرەوانی بواری ئیسالمگەرا‪ ،‬وا وێنادەكەن‬ ‫كە نەزمی ئیمپراتۆرییەتی پێشووی عوسامنی‬ ‫وەك چارەسەریی پرسی نەتەوایەتی كورد لە‬ ‫جێی خۆیدا بووە‬ ‫ناسیۆنالیزم یان ئیسالم کامیان کلیلی کێشەی کوردی پێیە؟‬

‫توغبا یەشار ئۆغلۆ‬ ‫لەئینگلیزیەوە‪ :‬ماجید خەلیل‬ ‫(‪)2-2‬‬ ‫ئیسالمییە كـــوردەكـــان هێشتا‬ ‫وابــەســتــەن بــەڕەوگــەیــەكــی بــنــاژۆو‬ ‫تــونــدەوە‪ .‬دەتــوانــرێــت بوترێت كە‬ ‫ئیسالمییە تــوركــەكــان كەمتر لە‬ ‫ئیسالمگەرایانی كورد بناژۆو پەیوەستن‬ ‫بە ئیسالمگەراییەوە‪ .‬ئەم بناژۆییەی‬ ‫ئیسالمگرایانی كــورد تەنێ‌ لەنێو‬ ‫حزبواڵو هودا پاردا ڕەنگی نەداوەتەوە‪.‬‬ ‫لەنێو كوردا گروپگەلی ئیسالمی دیكە‬ ‫لە فۆرمی گروپی مەزهەبی و ڕێخراوی‬ ‫ئایینی ناحكومیدا لە هەرێمەكەدا‬ ‫بونیان هەیە‪ .‬یەكێك لەو گروپانە‬ ‫گروپی (مێد زەهرا)یە‪ .‬لە پاش مەرگی‬ ‫سەعیدی نورسی‪ ،‬گروپەكەی دابەش‬ ‫بوو بەسەر چەند گروپێكی پەرت و‬ ‫جوداوە‪.‬‬ ‫مێد زەهرا یەكێك بوو لەو گروپە‬ ‫جیابووانەی كە بوونی خۆی زێدەتر‬ ‫لە ناوچەكانی ڕۆژهــەاڵت و باشووری‬ ‫ڕۆژهەاڵتدا دەبینییەوە‪ .‬بەتایبەتی لەو‬ ‫شوێنانەدا كە زۆربــەی كــورد بوون‪.‬‬ ‫شوێنكەوتووەكانی‬ ‫بەپێچەوانەی‬ ‫دیكەی نورسی‪ ،‬ئەم گروپە بە گروپێكی‬ ‫فــرە بــنــاژۆو توند دادەنــرێــت‪ ،‬ئەم‬ ‫ڕوانگەیەش لە دنیابینی ڕێبەرێكیانەوە‬ ‫بەنێوی سەیهانزادە نومایان دەبێت‬ ‫كە لەسەر دێموكراسی ئەم شرۆڤەیە‬ ‫دەكــات‌و دەڵێت «هــەر كەسێك كە‬ ‫پەسەندی دێموكراسی بكات‪ ،‬وەك‬ ‫ئەوەی نەزمێكی فەرمانبەرداریی بێت‪،‬‬ ‫ئەوا پێویستە ئەو كەسە وەك بێباوەڕ‬ ‫تەماشابكرێت‪ .‬چــوون دێموكراسی‬ ‫بەرنامەیەكە لەبەرامبەر قورئان و یاسای‬ ‫ئیسالمدا چێكراوە»‪ .‬چێڤیك ڕوانگەی‬ ‫مێد زەهرا لەمەڕ ناسیۆنالیزم و دەوڵەت‬ ‫لەگەڵ ئیسالمییە توركەكان بەراورد‬ ‫دەكات‪ ،‬مێد زەهرا ڕادیكااڵنە دەڕوانێت‬ ‫و پێی وایە تەنها دەوڵەتی ئیسالمی‬ ‫دەتوانێت بۆ موسڵمانان سودمەند‬ ‫بێت و یەكێتی ئیسالمی گرەنتی‬ ‫بەهێزبوونی خواستی موسڵمانان‬ ‫دەكات‪ .‬لە ڕوونكردنەوەی هەڵوێستی‬ ‫حزبواڵ لەسەر ناسیۆ نەتەوایەتی كورد‪،‬‬ ‫توتار پێی وایە كە حزبواڵ نەیارو دژی‬

‫هــەمــوو جــۆرەكــانــی ناسیۆنالیزمە‪.‬‬ ‫هــەرچــەنــد كــە حــزبــواڵ فرەترینی‬ ‫ئەندامەكانی كوردن‪ ،‬هاوكات زازاكی‪،‬‬ ‫تورك‪ ،‬عەرەب و چیچانیش لەنێویدا‬ ‫بوون‪ ،‬هەربۆیە ئەم فرە ئیتنیكی و‬ ‫هەمە چەشنییە ناسیۆنالیزمی كوردیی‬ ‫لەنێویدا كەنەفت و ناكارا كردووە‪ .‬بۆ‬ ‫نموونە حزبواڵ دەڵێت «لەالی ئێمە‬ ‫موسڵمانێكی تورك‪ ،‬لەهەموو كوردە‬ ‫ناموسڵمانەكان بە بەهاترە‪ ،‬هاوكات‬ ‫موسڵمانێكی كــوردیــش لەهەموو‬ ‫توركە ناموسڵمانەكان لەپێشترە»‪.‬‬ ‫لە ڕوانــگــەی حــزبــواڵدا نەیارییەتی‬ ‫ناسیۆنالیزمی كورد مانای بێدەنگییان‬ ‫نییە لەئاست ئەو ستەم و زەجرەی‬ ‫كە كورد دەیچێژێت یاخۆ بێدەنگییان‬ ‫لەهەمبەر پرسی كوردا‪ ،‬ئەوان پێیان‬ ‫وایـــە پــرســی كـــورد وابــەســتــەیــە بە‬ ‫ڕژێمێكەوە كە لە سۆنگەی موسڵمانە‬ ‫توركەكانەوە سەرچاوەی نەگرتووە ‪.‬‬ ‫چەتین سایا جەخت لەوە دەكاتەوە‬ ‫كە ڕەوشی ئێستەی ناسیۆنالیزم لەنێو‬ ‫ئیسالمییەكانی تورك‪ ،‬لەالی عیسمەت‬ ‫ئۆزێلەوە بــرەوی پــێــدراوە‪ ،‬ئەمەش‬ ‫دروست لە هەشتاكانەوە سەرچاوەی‬ ‫گــرت و ئیدی ئیسالمگەرایی بووە‬ ‫شوێنی مشتومڕ‪ ،‬ئەوەی كە دەوترێت‬ ‫لە یەكێك لە نوسینەكانی ئۆزێلەوەیە‬ ‫كــە دەڵــێــت «شــانــازی دەكـــەم كە‬ ‫ناسیۆنالیستێكی توركم‪ ،‬ناگەڕێم بۆ هیچ‬ ‫چوارچێوەیەكی دی جگە ئەم سروشتە‬ ‫نیشتیمانییە‪ .‬شانازی دەكەم بكوژی‬ ‫دوژمنێكم‪ ،‬ئەوەی كە كە توركبوون‬ ‫لە موسڵمانبوون جــودا دەكــاتــەوە‪.‬‬ ‫شــانــازیــدەكــەم كــە لــەپــاو خزمەتی‬ ‫جــوداخــوازە كــوردو عەلەوییەكان و‬ ‫هیچ جۆرە دابەشبوونێكی خاكەكەمدا‬ ‫نیم»‪ .‬بەپێی ئۆزێل ئیسالم ناكۆكیی‬ ‫نییە لەتەك توركگەراییدا‪ ،‬ئەوەش‬ ‫مانای ڕاسیزم نییەو توركەكان دەتوانن‬ ‫بەرگریی لە شوناسی نەتەوەیی خۆیان‬ ‫بكەن‪ ،‬ئــەوەش لە پەیوەستیاندا بە‬ ‫ئیسالمەوە سەرچاوە دەگرێت‪ .‬هەروەها‬ ‫سنورێك لەنێوان ئیسالم و توركیزمدا‬ ‫چێدەكات‪ ،‬پێی وایە كە جوداخوازی‬ ‫نەتەوایەتی و ئیتنی كاری كاپیتالیزم‬ ‫و ئیمپریالیزمە‪.‬‬ ‫لــــەالی ئیسالمییە تــوركــەكــان‬ ‫یەكبوونی و یەكگرتویی دەوڵــەت‬ ‫شوێنێكی گرنگی هەیە‪ .‬وەلێ‌ ئیسالمی‬ ‫سیاسی خواستی كۆمەڵگەیەكی فرە‬ ‫و هەمەچەشن دەكات‪ ،‬كە بە ئومەتی‬ ‫نــاو دەبـــات‪ ،‬ئــەوە لــەالی ئیسالمیە‬ ‫توركەكان گرنگە‪ ،‬وەلێ‌ كاتێك كە‬ ‫ناسیۆنالیزمی مەزهەبی وان خاوەندار‬ ‫بێت و سەر بەكۆمەڵگەی خۆی بێت‪.‬‬ ‫ئەو جەخت لە هێزی ناسیۆنالیستی‬

‫ئاینی دەكــاتــەوە بۆ كۆمەڵگەیەكی‬ ‫گشتگیرتر‪ .‬ئەمەش تەنها بەوە پاساوی‬ ‫بۆ دەهێنرێتەوە كە ناسیۆنالیزمێكی‬ ‫وابەستەو گرێدراو بە ئایینەوە بونیاد‬ ‫بنێیت‪ .‬ئەمە لەكاتێكدایە كە لەالی‬ ‫ئیسالمییە كوردەكان شەریعەت ئامڕازو‬ ‫ڕێی دەربڕینی كوردبوونە لە بۆشایی‬ ‫یاساییدا‪ .‬لەالی ئیسالمییە توركەكان‪،‬‬ ‫ئــەو كـــوردانـــەی كــە جـــوداخـــوازن‪،‬‬ ‫هاتوون گەرەكیانە یەكێتی ئیسالم‬ ‫پایماڵ بكەن‪ ،‬سیزر ئەم جیاوازییە‬ ‫بەم شێوەیە دەردەبڕێت «نوسەرە‬ ‫كـــوردە ئیسالمییەكان پەیجوری‬ ‫چوارچێوەیەكی پێشنیازكراون‪ ،‬كە‬ ‫لەنێو ئومەتدا و وەك كۆمەڵگەیەكی‬ ‫بــاوەڕدار تایبەتمەندییان پێبدرێت‪،‬‬ ‫لــەكــاتــێــكــدا كــە نـــوســـەرە تــوركــە‬ ‫ئیسالمییەكان جەخت لەوەدەكەنەوە‬ ‫كە وابەستەیی و دەوڵــەتــی تورك‬ ‫و یەكێتییەكەی لــە چــوارچــێــوەی‬ ‫ئیسالمدا فــەراهــەم بكەن و ئایین‬ ‫بكەنە هەوێنی كوشتنی تایبەتمەندی‬ ‫و جیاوازییەكان»‪.‬‬ ‫سارجیل لەم بارەیەوە دەدوێــت و‬ ‫پێی وایە كە گوتاری ئیسالمییەكانی‬ ‫تورك لە نەزمی برایانی موسڵماندایە‪،‬‬ ‫چوون بەنێوی یەكێتی ئیسالمییەوە‬ ‫پاشەكشە لە گوتاری جــوداخــوازی‬ ‫دەكات و لێرەوە دەتوانن كوردەكان‬ ‫وابەستە بكەن بە شوناسێكی بااڵتر‬ ‫لە شوناسی كوردبوونەوە‪ .‬هەربۆیە‬ ‫ئیسالمییە توركەكان ئەم گوتارەیان‬ ‫كردە ئامڕازێكی ستراتیژی سەركەوتوو‬ ‫لــە بــەدەســتــهــێــنــانــی پشتیوانیی‬ ‫بــەرفــراوانــی كـــوردەكـــان لــەمــاوەی‬ ‫هەڵبژاردنە نیشتیمانییەكانی (‪،2002‬‬ ‫‪ )2011 ،2007‬دا‪ .‬سەركەوتنەكانی‬ ‫ئەكەپە دەتوانرێت لەو سۆنگەیەوە‬ ‫تــەمــاشــابــكــرێــن كــە خــوێــنــدنــەوەی‬ ‫كــوردەكــانــی لەهەمبەر كەمالیزم‬ ‫زەقتركردبێتەوە‪ ،‬چــوون وەك دژە‬ ‫كەمالی و دژە سیستەمی پارتایەتی‬

‫ئەو پڕەنسیپە هاتە پێشەوەو ئەوان‬ ‫بون كە ساڵەهای ساڵ بوو كوردیان‬ ‫بــنــدەســتــكــردبــوو ‪ .‬لــێــرەدا لــەالی‬ ‫ئیسالمییە تــوركــەكــان شتێك كە‬ ‫پێویستە لێی تێبگەیەنرێن ئەوەیە كە‬ ‫ئەوەی پەیوەستە بە پرسی كوردەوە‪،‬‬ ‫برێتییە لە شكستی ناسیۆنالیزمی‬ ‫خەڵكی كــورد‪ ،‬چــوون دەبێت ئەوە‬ ‫یەكالبكەنەوە كە چارەسەریی وان‬ ‫وابەستەیە بە جیهانی ئیسالمییەوە‪.‬‬ ‫وەل ـێ‌ ئــەم پــرۆژە ناتەندروستە بۆ‬ ‫پــرســی كـــورد لــە هـــزری ئیسالمیە‬ ‫توركەكاندا بووەتە پەرتبوونێكی باو‬ ‫لە تێگەیشتندا‪.‬‬ ‫ســارگــوڵ پــێــی وایـــە فــاكــتــەری‬ ‫كەمتەرخەمی موسڵمانانی تــورك‬ ‫لەهەمبەر پرسی كوردا دەگەڕێتەوە‬ ‫بــۆ تــێــوەگــانــی پــرســی كـــورد بە‬ ‫ناسیۆنالیزمەوەو دوركەوتنەوەیان یاخۆ‬ ‫نەیاریەتییان بە پرسی موسڵمانێتی‬ ‫نــێــونــەتــەوەیــیــەوە‪ .‬نــەتــەوەگــەرا‬ ‫توركەكانیش ئــەم خوێندنەوەیان‬ ‫بۆ ئیسالمییە توركەكان نییە كە‬ ‫گەرەكیانە پرسی كــورد بخەنە ژێر‬ ‫هەژموونی ئیسالمگەراییەوە‪ ،‬هەروەك‬ ‫چۆن پێشیان وایە كە موسڵمانانی كورد‬ ‫زێدەتر پەیجوری پرسی نەتەوەیین‪.‬‬ ‫لێرەدا بــواڵج ئــەوە دەخــاتــەڕوو كە‬ ‫یەكێتی ئیسالمی چارەسەرێكە تا‬ ‫نەتەوە هەمەچەشنەكان بختە ژێر‬ ‫ڕكێفی خۆیەوە‪ ،‬بەاڵم لە زەمینەیەكدا‬ ‫كە مافی یەكسان بە هەموویان ڕەوا‬ ‫ببینرێت‪ .‬بەاڵم لەالی ئەو زەقكردنەەوی‬ ‫شوناسی نەتەوەیی كورد لە ئێستادا‬ ‫نە بەرژەوەندی بۆ گەلی كورد هەیە‪،‬‬ ‫نە بەرژەوەندی بۆ ئەو ئومەمییەتەش‬ ‫كە ئیسالم دەیخوازێت‪.‬‬ ‫دیـــارە ســــەرەڕای هەمەچەشنی‬ ‫تــاكــەكــان ‪ ،‬بــیــركــەرەوانــی بــواری‬ ‫ئــیــســامــگــەرا‪ ،‬وا وێــنــادەكــەن كە‬ ‫نــەزمــی ئیمپراتۆرییەتی پێشووی‬ ‫عوسمانی وەك چارەسەریی پرسی‬

‫ڕێبەرانی هودا پار ڕاستەوخۆ‬ ‫دەستیان دەبرد بۆ تێكستە‬ ‫قورئانییەكان و لە پرسی نەتەوایەتی‬ ‫كوردا وەكو بەڵگەی مافی‬ ‫نەتەوایەتی كورد بەکاریان دەهێنان‬

‫نەتەوایەتی كــورد لە جێی خۆیدا‬ ‫بووە‪ .‬لەم میانەدا بۆ پاساو و وەاڵمی‬ ‫ڕەخنەی هاواڵتیانی تورك‪ ،‬ئیسالمییە‬ ‫كوردەكان دارای پاساوی خۆیانن‪،‬‬ ‫ئـــەوان لــە زەمــیــنــەی ئایندا مافی‬ ‫نەتەوایەتی خۆیان هەڵدەهێنجێنن‪.‬‬ ‫لەمیانی چاوپێكەوتنەكانی ئەم‬ ‫توێژینەوەیەشدا ڕێبەرانی هودا پار‬ ‫ڕاستەوخۆ دەستیان دەبرد بۆ تێكستە‬ ‫قورئانییەكان و لە پرسی نەتەوایەتی‬ ‫كوردا وەكو بەڵگەی مافی نەتەوایەتی‬ ‫كورد دەیانخستنە پێشچاوان‪ .‬سێنگوڵ‬ ‫لەبارەی ناسیۆنالیزمی كوردی سەرنجی‬ ‫ڕادەكێشا بۆ بۆچوونەكانی محەمەد‬ ‫باماك كە یەكێكە لە كەسایەتییە دیارە‬ ‫ئیسالمییەكانی پەیوەست بە پرسی‬ ‫نەتەوایەتی كوردەوە‪ .‬پاماك ئاماژەی‬ ‫بە ئایاتە قورئانییەكان و فەرمودەكان‬ ‫دەكـــرد‪ ،‬مەبەستی بــوو ڕەوایــەتــی‬ ‫خەباتی كورد بۆ مافەكانی نیشانبدات‪،‬‬ ‫ئەو دەیویست ئەو ڕەوایەتییە لەپێناو‬ ‫دەمارگیریی نەتەوایەتیدا نییەو بۆ‬ ‫سەندنی مافەكانیانە‪ .‬پاشان ئەو‬ ‫پێی وایە كە ناسیۆنالیزم فاكتەری‬ ‫ئازارو زاماربوونی جەستەی جیهانی‬ ‫ئیسالمییەو لەم پێناوەیشدا نەتەوەی‬ ‫كورد پشكی شێری بەركەوتووە‪ .‬لەم‬ ‫ڕووەوە ناسیۆنالیزمی توركی زەحمەتی‬ ‫فرەی داوەتە بەر كوردەكان تاوەكو‬ ‫دەستبەرداری مافە كەلتورییەكانیان‬ ‫بن‪ .‬هەروەها پاماك كەمتەرخەمی‬ ‫و خەمساردی موسڵمانانی جیهان‬ ‫لەهەمبەر مــافــە ڕەواكــانــی كــوردا‬ ‫بەگازاندەو گلەییەوە دەخاتەڕوو‪ .‬لە‬ ‫كۆتایشدا پێی وایە موسڵمانانی تورك‬ ‫لەهەمبەر بندەستی و ئازاری كورداندا‬ ‫بێدەنگییان هەڵبژاردووە‪ ،‬هەرچەند كە‬ ‫لەم میانەدا تانەو توانجەكانی خۆی‬ ‫لە ئەستۆی ناسیۆنالیزمی توركی‬ ‫دەبینی‪.‬‬ ‫هەموو ئەو ڕوانگانەی ڕێبەرانی هودا‬ ‫پار‪ ،‬كە كەم تازۆر پرسی نەتەوایەتی‬ ‫كــوردیــان تێكەڵە‪ ،‬دەربــــڕی ڕق‌و‬ ‫ڕوانگەیەكی ڕەقە لەهەمبەر برایانی‬ ‫موسڵمانی تورك لەتوركیادا‪ .‬هەربۆیە‬ ‫ڕێبەرانی هودا پار ڕەخنەی توند لە‬ ‫ڕامیاری میریی دەگرن‪ ،‬چوون ئەوان‬ ‫هەستی بەرپرسیارییەتییان لەهەمبەر‬ ‫چارەسەریی گرفتەكانی كورد نیشان‬ ‫نـــەداوەو بەڵكو هاتوون پەكەكە و‬ ‫گروپە هاوشێوەو وابەستەكانی بەتەنها‬ ‫قسەكەری پرسی نەتەوایەتی كورد‬ ‫دەبینن‪ ،‬هەر ئەمەش بووەتە فاكتەری‬ ‫بەهێزبوونی پەكەكەو زیندوو ڕاگرتنی‬ ‫ناسیۆنالیزمی پەڕگیریی كوردان‪ .‬الی‬ ‫ڕێبەرانی هودا پار پێویستە هەموو‬ ‫كێشەكان بە ڕێگەی ئیسالم چارەسەر‬

‫بكرێن‪ .‬لــێــرەدا بەهەمان ڕوانگەی‬ ‫بواڵج‪ ،‬ئیسالمییە كوردەكان داكۆكی‬ ‫لە یەكێتی موسڵمانان دەكەنەوەو‬ ‫بەپشتبەستن بە بنەمای ڕەچاوكردنی‬ ‫مـــاف و ئــەركــی هــەمــوو نــەتــەوە‬ ‫جیاوازەكان‪.‬‬ ‫بە گوێرەی كارایش موسڵمانانی‬ ‫تــورك پێویستە ڕەچــاوی میتۆدێك‬ ‫بــكــەن كــە زەمــیــنــەی بـــوژانـــەوەو‬ ‫دەستەبەری مافەكانی كــوردی تێدا‬ ‫ببینرێت و لــەم میانەیشدا ئیسالم‬ ‫دەتوانێت هەوێنی ئەو زەمینەیە بێت‪.‬‬ ‫ئەو پێی وایە‪:‬‬ ‫«ئــەوە فــەرمــوودەی پەیامبەری‬ ‫ئیسالمە‪ ،‬كــە كەسێك ناتوانێت‬ ‫بانگەشەی موسڵمان بــوون بكات‬ ‫تاوەكو ئەوەی بۆ خۆی گەرەكییەتی‬ ‫بۆ براموسڵمانەكەشی نەیخوازێت»‪.‬‬ ‫كەواتە ئــەو موسڵمانەی كە مافی‬ ‫نــەتــەوەی كوردیشی نــەوێــت‪ ،‬وەك‬ ‫ئــەو مافەی كە بۆخۆی دەستەبەر‬ ‫بووە‪ ،‬ئەوە پێی ناوترێت موسڵمان‪.‬‬ ‫كــوردەكــان لــەهــەمــوو مافەكانیان‬ ‫لەتەواوی جیهاندا بێبەشدەكرێن‪ .‬هیچ‬ ‫مرۆڤێك ناتوانێت سەرڕاستانە بڵێت‬ ‫كوردەكانیش وەك نەتەوەكانی دونیا‬ ‫دارای مافەكانیانن و نەچەوساونەتەوە‪،‬‬ ‫ناتوانن بڵێن كوردیش هەمان ئەو‬ ‫بوونەیان هەیە كە نەتەوەكانی دی‬ ‫هەیانە‪ .‬زمانی كوردی قەدەغەكراوەو‬ ‫كولتوری كوردی یاساغەو نەتەوەی‬ ‫كـــورد لــەنــێــو دەبــرێــن ‪ .‬چێڤیك‬ ‫پێی وایــە كە موسڵمانە توركەكان‬ ‫هەڵوێستێكی ســەركــەوتــووانــەیــان‬ ‫لەهەمبەر دەستەبەركردنی مافەكانی‬ ‫نەتەوەی كوردی موسڵماندا نەبووەو‬ ‫نییە‪ .‬ئەوان لەبەرامبەر ئەو بێدادییەی‬ ‫میری دەرهــەق بەكوردانی دەكــات‪،‬‬ ‫تەنێ‌ بێ‌ دەنگییان هەڵبژاردووە‪ .‬لەم‬ ‫میانەدا ڕێبەرە كوردە ئیسالمییەكان‬ ‫دان بــەوەدا دەنێن كە پێداگریكردن‬ ‫لــەســەر شــونــاســیــان لــە زەمینەی‬ ‫تایبەتمەندیە نەتەوەییەكاندا لەبری‬ ‫تایبەتمەندی ئایینی و دەستگرتن بە‬ ‫ئاینەوە‪ ،‬تــەواوی وا لەخزمەت هێزە‬ ‫ئیمپریالییەكاندا‪ .‬هاوكات ئیسالمییە‬ ‫كوردەكان هاویەكییەك لەنێوان خەباتی‬ ‫نەتەوایەتی كـــوردو ئایدیۆلۆژیای‬ ‫ناسیۆنالیزمی كــوردیــدا نابیننەوە‪.‬‬ ‫ئەوان وادەبینن ئەم نادادییە بەرامبەر‬ ‫بەكورد دەرهاویشتەی ناسیۆنالیزمەو‬ ‫دەگەڕێتەوە بۆ ئایدیای ناسیۆنالیزمی‬ ‫سەدەی نۆزدەهەم و دواتر لەیەكەم‬ ‫كاردانەوەدا ئەم سیستەمە نەتەوەی‬ ‫كـــوردی خستە پــەرێــزەوەو خاكی‬ ‫كــوردســتــانــی بــەســەر چـــوار هێزی‬ ‫ناسیۆنالیزمدا دابەشكرد ‪.‬‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.