610

Page 1

‫دوای كۆتاییهاتنی سەربازیی‬

‫فیكری داعش‬ ‫وەك مەترسیی‬

‫رؤذنامةيةكي سياسي‪ ،‬روناكبريي‪ ،‬كؤمةآليةتيي هةفتانةية‬

‫ذمارة (‪ )610‬دو شةممة ‪2017/5/15‬‬

‫هەردووالیان چەندین پێشنیازو نێوەندگیرییان بۆ كاراكردنەوەی پارلەمان رەتكردۆتەوە‬

‫“كاتی ئەوەیە‪ ،‬گۆڕان‌و پارتی‬ ‫رووبەڕوو كێشەكانیان چارەسەر بكەن”‬ ‫پارلەمانتارێكی گۆڕان‪ :‬زەمینەی لەبار نییە بۆ كۆبونەوەی‬ ‫مەسعود بارزانی‌و نەوشیروان مستەفا‬ ‫چاودێر‪ -‬تایبەت‪:‬‬

‫گرنگترین رووداوی‬ ‫رۆشنگەری لە سلێمانی‬ ‫بەڕێوەدەچێت‬ ‫سێهەمین كۆنفڕانسی (پالتفۆرمی‬ ‫ﻫﻪﻣﻮان‬ ‫دﯾﻤﻮﮐﺮاﺳﯽ ﺑۆ‬ ‫ڕ ﺑۆ‬ ‫ﺋﺎﯾﻦ‬ ‫اندنی‬ ‫دامەزر‬ ‫ان)‌وﺗﺎک وكۆنگرەی‬ ‫داب‬ ‫(فێمینیزمی رۆشنگەری) دەبەسرتێت‬ ‫‪RELIGON FOR INDIVIDUALS, DEMOCRACY FOR ALL‬‬

‫ﭘﻼﺗﻔﯚرﻣﯽ داﺑڕان‬

‫‪PLATFORM‬‬

‫‪DABRAN‬‬

‫چاودێر‪ -‬تایبەت‪:‬‬ ‫پیرمام‪ -‬كۆبونەوەیەكی پێشووی مەسعود بارزانی و نەوشیروان مستەفا‬ ‫كوردســتان‪ ،‬بۆ (چاودێر) وتی «پرســی‬ ‫كۆبونــەوەو دانیشــتن لەنێــوان وەفــدی‬ ‫هــەردوال‪ ،‬یــان كەســی یەكەمــی هــەر‬ ‫الیەنێكدا بێت‪ ،‬دەبێت پێشتر كەرەستەی‬ ‫كۆبونەوەكەت هەبێت‪ ،‬واتە زەمینەسازی‬ ‫هەبێــت‪ ،‬بۆیــە كاتێــك میكانیزمــی‬ ‫گونجــاوت لەبەردەســتدا نەبێــت كەواتە‬ ‫دەبێت دانیشتن چ سودێكی هەبێت»‪.‬‬

‫لەبــارەی تواندنــەوەی بەســتەڵەكی‬ ‫نێــوان پارتی‌و گۆڕان لە رێگەی گفتوگۆو‬ ‫دانیشتنی راستەوخۆوە‪ ،‬فایەف مستەفا‪،‬‬ ‫جەختیكــردەوە‪ ،‬ئەمــە كێشــەیەكی‬ ‫كۆمەاڵیەتــی نییــە بــە چاخواردنــەوەو‬ ‫ســەردانی پرسەو ساڵوكردنێك چارەسەر‬ ‫بكرێت‪ ،‬راســتییەكەی لەالی ئێمە زۆرجار‬ ‫سیاســەت بــە كێشــەیەكی كۆمەاڵیەتی‬

‫تەماشــادەكرێت‌و زیاتــر بنەمایەكــی‬ ‫ســۆزداری هەیە‪ ،‬بەاڵم كێشەكان كێشەی‬ ‫كۆمەاڵیەتی نین‪ ،‬پێویســتە ســەرەداوی‬ ‫كردنەوەی كێشــەكانت لەالبێت‪ ،‬ئەوكاتە‬ ‫قسەی لەسەر بكرێت‪.‬‬

‫ســێهەمین كۆنفڕانســی (پالتفۆڕمی دابڕان) لە ‪ 21‬تا ‪23‬ی ئایاری ئەمســاڵ‬ ‫لە شــاری سلێمانی سازدەكرێت‪ ،‬كە تێیدا كۆمەڵێك بیرمەند‌و توێژەری جیهانی‬ ‫وەك (ئاالن تورێن) بەشــداریدەكەن‪‌،‬و گوێ لە بیــروڕا نوێیەكانیان دەگیرێت‪،‬‬ ‫هــاوكات (فێمینیزمــی رۆشــنگەری) دادەمەزرێنرێــت‪ ،‬كــە سەرپەرشــتیاری‬ ‫فێمینیزمەكــە‪ ،‬پێیوایــە‪ ،‬كاتێك فێمینیزمی رۆشــنگەری دامــەزرا‪ ،‬كارەكانیان‬ ‫زیاتر رێكدەخرێت‪ ،‬بە شــێوەیەك جیاوازدەبێت لە كاری رێكخراوەیی‌و زیاتر كار‬ ‫لەســەر فكــرو توێژینەوە دەكەن‪ .‬رابەری ئەنجومەنــی (پالتفۆرمی دابڕان)یش‪،‬‬ ‫باســلەوەدەكات‪ ،‬ئەو تەوەرانەی بۆ کۆنفرانســەکە دیاریكراون‪ ،‬فرە هەستیارن‌و‬ ‫پەیوەندیی راستەوخۆیان بە بارودۆخی ئێستای كوردستانەوە هەیە‪.‬‬

‫زانیاریی زیاتر لەالپەڕە ‪5‬دا‬ ‫دەخوێننەوە‬

‫«‬

‫تائێستا هەریەكە لە پارتی دیموكراتی‬ ‫كوردســتان‌و بزوتنەوەی گــۆڕان چەندین‬ ‫نێوەندگیــری‌و پێشــنیازی جیاوازیــان‬ ‫بــۆ چارەســەركردنی كێشــەكانیان‬ ‫رەتكردۆتــەوەو‪ ،‬هەریەكەیــان لەســەر‬ ‫بۆچونەكانــی خۆیــان ســورن‌و ئامادەی‬ ‫هیچ جۆرە سازشــكردنێك نین‪ ،‬بەتایبەت‬ ‫ئــەو پێشــنیازو پرۆژانــەی كــە یەكێتی‬ ‫بەمەبەســتی كاراكردنــەوەی پارلەمــان‬ ‫داویەتی بە هەردووالیان‪ .‬بۆیە ئێستا كاتی‬ ‫ئەوە هاتوە‪ ،‬پارتی‌و گۆڕان خۆیان روبەڕوو‬ ‫كێشــەكانیان چارەســەر بكەن‪ .‬وتەبێژی‬ ‫پارتی‪ ،‬دەڵێت «گــۆڕان ئەو تەوافوقەی‬ ‫تێكــداوە‪ ،‬كــە دامەزراوەكانــی هەرێمــی‬ ‫لەســەر بنیادنــران»‪ .‬پارلەمانتارێكــی‬ ‫گۆڕانیــش پێیوایە‪ ،‬هەر كاتێك زەمینەی‬ ‫لەبار هەبو بۆ چارەسەركردنی كێشەكان‪،‬‬ ‫ئــەوا دەتوانرێت كەســی یەكەمی گۆڕان‌و‬ ‫پارتــی كۆبنــەوە‪ ،‬بــەاڵم هێشــتا ئــەو‬ ‫زەمینەیە نییە‌و كێشەكانیش كۆمەاڵیەتی‬ ‫نین‪ ،‬بە ساڵوكردنێك چارەسەر بكرێن‪.‬‬ ‫لەوبارەیــەوە‪ ،‬فایــەف مســتەفا‪،‬‬ ‫پارلەمانتــاری گــۆڕان لــە پارلەمانــی‬

‫بیرمەندانی گەورەی وەكو ئاالن تورێن ئامادە دەبن‬

‫‪5‬‬

‫مەال بەختیار‪:‬‬ ‫ێ رێگەی ریفراندۆم‬ ‫بەهیچ شێوەیەك عێراق ناتوان ‌‬ ‫لەمیللەتەكەمان بگرێت‬ ‫بەگەرمی گفتوگۆكردن بۆ ئەوەی كێشەی حزبە‬ ‫سیاسییەكانی باشور چارەسەر بكەین‪ ،‬مەرجی‬ ‫یەكەمی خۆ ئامادەكردنە بۆ ئەوەی هاوكێشەكان‬ ‫بگۆڕین‪ ،‬مەرجی دوەمیش كاراكردنەوەی پارلەمانە‬ ‫چاودێر‪ -‬تایبەت‪:‬‬ ‫مــەال بەختیار‪ ،‬لێپرســراوی دەســتەی‬ ‫كارگێــڕی مەكتەبــی سیاســیی یەكێتی‪،‬‬ ‫رایدەگەیەنێــت‪ ،‬حكومەتــی عێــراق‬ ‫ناتوانێـت رێگە لە ئەنجامدانی ریفراندۆمی‬ ‫میللەتەكەمــان بگرێــت‪ ،‬چونكــە ئــەم‬ ‫كەیســە دەستوریی‌و یاســاییە‪ .‬دەشڵێت‬

‫«حكومەتی عێراق لەباتی ئەوەی پاســاو‬ ‫بۆ ئــەوە بێنێتەوە كە ریفراندۆم لەناوچە‬ ‫دابڕێنراوەكانــدا نەكرێت‪ ،‬دەبوو لەماوەی‬ ‫‪ 10‬ساڵی رابردودا بڕگەكانی مادەی ‪140‬ی‬ ‫بۆ ئەو ناوچانە جێبەجێ بكردایە»‪.‬‬ ‫ئــەم وتانــەی ناوبــراو‪ ،‬لــە میانــی‬ ‫كۆڕێكدا هات‪ ،‬كە بەناونیشــانی (پرسی‬ ‫ناوچــە دابڕێنــراوەكان‌و ریفرانــدۆم)‌‪،‬‬ ‫رۆژی(‪ )2017/5/10‬لەشــاری خانەقیــن‬ ‫بۆی رێكخرابوو‪.‬‬

‫كۆڕەكەی مەال بەختیار‪ ،‬بەسەر چەندین‬ ‫تەوەری گرنگ‌و هەستیاردا دابەشكرابوو‪،‬‬ ‫كــە گرنكترینیــان بریتی بوو لە پرســی‬ ‫ریفراندۆم‪ .‬هاوكات ئەو مەترسییانەشــی‬ ‫خســتەڕوو كە بەهــۆی گۆڕانكارییەكانی‬ ‫ناوچەكەوە بۆ ســەر كورد بوونیان هەیەو‬ ‫لەوبارەیەوە وتی «لەچارەنوســی خۆمان‬ ‫دەترســین‌و ناتوانیــن دوای ســەد ســاڵ‬ ‫لەئەزمــون‪ ،‬جارێكی تــر‪ ،‬میللەتەكەمان‬ ‫گورگان خواردوو بكەین»‪.‬‬

‫ناوبــراو‪ ،‬جەختــی لــەوەش كــردەوە‪،‬‬ ‫مەرجــی یەكەمــی خۆئامادەكــردن بــۆ‬ ‫ئــەوەی هاوكێشــەی گۆڕانكارییەكانــی‬ ‫ناوچەكــە لە بەرژەوەندیــی كورد كۆتایی‬ ‫بێــت‪ ،‬چارەســەركردنی كێشــەی الیەنە‬ ‫سیاســییەكانی باشــوری كوردســتانە‪.‬‬ ‫مەرجــی دووەمیــش كاراكردنــەوەی‬ ‫پارلەمانی كوردستانە‪.‬‬ ‫دەقی کۆڕەکە‬ ‫لەالپەڕە ‪4 ،3 ،2‬دا دەخوێننەوە‬

‫ڕۆمان و زمان‪..‬‬ ‫تۆقی عەزازیل‬

‫سالڤۆی ژیژەك و‬ ‫پەنابەران‬ ‫عەبدولعەزیز ئەلحێص‬


‫تایبەت‬

‫ذمارة (‪ )610‬دوشةممة ‪2017/5/15‬‬

‫‪info_chawder@yahoo.com‬‬

‫‪2‬‬

‫دەقی كۆڕی مەال بەختیار لە خانەقین بەناونیشانی (پرسی ناوچە دابڕێرناوەكان‌و ریفراندۆم)‪:‬‬

‫عیراق ناتوانێ‌‪ ،‬بەهیچ شێوەیەك رێگەی‬ ‫ریفراندۆم لەمیللەتەكەمان بگرێت‬ ‫چاودێر‪:‬‬

‫ئــەم ناوچانــە‪ ،‬لەســێ‌ قۆنــاغ‪ ،‬ترۆپــك‌و‬ ‫گەوهەری پرسی كوردە‪ .‬كوردیش ناتوانین‬ ‫لەگەوهــەری پرســی كــورد واز بهێنیــن‌و‬ ‫پەلوپۆكانی قبوڵ بكەین‪!..‬‬

‫بەناونیشــانی (پرســی ناوچــە‬ ‫دابڕێنــراوەكان‌و ریفرانــدۆم)‬ ‫لەشــاری خانەقیــن‪ ،‬رۆژی‬ ‫(‪ )2017/5/10‬بەشــی گەنجانی‬ ‫مەڵبەنــدی خانەقیــن‪ ،‬كۆڕێكی‬ ‫كــراوەی جەماوەریــی‪ ،‬بــۆ‬ ‫رۆشنگەر و سیاســەتمەدار مەال‬ ‫بەختیار‪ ،‬بەڕێوەبرد‪.‬‬ ‫كۆڕەكــەی مــەال بەختیــار‪،‬‬ ‫بەســەر چەندین تەوەری گرنگ‌و‬ ‫هەســتیاردا دابەشــكرابوو‪ ،‬كــە‬ ‫گرنكترینیــان بریتــی بــوو لــە‬ ‫پرسی ریفراندۆم‌و لەبەشێكی ئەو‬ ‫تــەوەرەدا مەال بەختیار بەروونی‬ ‫دەڵێــت‪ :‬لەچارەنوســی خۆمان‬ ‫دەترســین‌و ناتوانین دوای سەد‬ ‫ســاڵ لەئەزمــون‪ ،‬جارێكــی تر‪،‬‬ ‫میللەتەكەمــان گورگان خواردوو‬ ‫بكەین‬ ‫هەردەربارەی ریفراندۆم‪ ،‬ناوبراو‬ ‫ئامــاژە بۆ ئەوە دەكات كە چیتر‬ ‫ێ‬ ‫میللەتێــك نیــن خێرمــان پــ ‌‬ ‫ێ‬ ‫ێ مافمان پ ‌‬ ‫بشــێت‪ ،‬بەڵكو دەب ‌‬ ‫بشێت‪.‬‬

‫لە(‪)1734‬دا لەخانەقین‪ ،‬چەكی بانك‬ ‫گۆڕدراوەتەوە‪!..‬‬

‫«چاودێر» دەقی كۆڕەكە باڵودەكاتەوە‬

‫ریفراندۆم‪ ،‬ئێجگار گرنگە‬

‫خۆشحاڵم‪ ،‬لەدوا چاالكی ئەم سەردانەمدا‬ ‫بۆ خانەقین‪ ،‬ئەم كۆڕە بۆ هەموان ببەستین‪،‬‬ ‫كۆڕێكــی گشــتی بۆ رای گشــتی‪ ،‬بەهیواین‬ ‫ئەو باسە گەرمەی‪ ،‬كە ئەمڕۆ لەكوردستاندا‬ ‫مقۆمقــۆ‪ ،‬گفتوگۆو قســەی زۆری لەســەرە‪،‬‬ ‫كە باســی ریفراندۆمــە‪ .‬تایبەتمەندییەكانی‬ ‫ریفراندۆمیش لەناوچە كێشــە لەســەرەكان‪،‬‬ ‫كــە ناوچەیەكە تائێســتا حكومەتی عیراقی‬ ‫بــۆ مــاوەی (‪ )11‬ســاڵ دەچێت‪ ،‬دەســتی‬ ‫بەدەســتیمان پێــدەكات‌و مــادەی (‪‌)140‬و‬ ‫بڕگەكانی جێبەجێ‌ ناكات! لەم ریفراندۆمەدا‬ ‫بەنیازیــن‪ ،‬ناوچــە كێشــە لەســەرەكانیش‪،‬‬ ‫هەروەكو چوار پارێزگاكەی تری كوردستان‪،‬‬ ‫ریفراندۆم ئەنجامبدەین‪.‬‬ ‫ریفرانــدۆم‪ ،‬پرســێكی ئێجــگار گرنگــە‪،‬‬ ‫پرســێكە كە هێشــتا پرســیاری لەســەرەو‬ ‫حكومەتــی عیراقیــش دەیەوێت بەپاســاوی‬ ‫یاســایی‌و بەبیانــوی ئــەوەی دەســتور‬ ‫رێگەنــادات‪ ،‬لــەم ناوچانــەش ریفرانــدۆم‬ ‫بكەیــن!؟ دیارە دەیەوێ‌ رێگــە لەوەبگرێت‪،‬‬ ‫كــورد لــەم ناوچەیــە ریفرانــدۆم بــكات‪!..‬‬ ‫مەســەلەی ریفرانــدۆم‪ ،‬مەســەلەیەكی‬ ‫نەتەوەییــەو پەیوەنــدی بەپرۆســەی‬ ‫دیموكراسییەوە هەیەو مافی تاك‌و گشتییە‪.‬‬ ‫لەبەرئەوەی بنچینەی دەســتوری عیراقیش‬ ‫دیموكراســییە‪ ،‬كەواتــە بۆمان هەیە ســود‬ ‫لەدەستور وەربگرین‪ ،‬بۆ ئەوەی مافەكانمان‬ ‫لەناو دەستورداو بەو شێوەیەی دەگونجێ‌ و‬ ‫دەچێتە خزمەتی پرۆسەی دیموكراسییەوە‪،‬‬ ‫ریفراندۆم ئەنجامبدەین‪.‬‬ ‫لەبری ئەوەی عیراق‪ ،‬پاساو دەهێنێتەوە‪،‬‬ ‫كە گوایە دەستور رێگەمان نادات‪ ،‬ریفراندۆم‬ ‫لەناوچە كێشە لەســەرەكان بكەین‪ ،‬خۆزگە‬ ‫دەساڵ لەمەوبەر‪ ،‬مادەی (‪)140‬ی جێبەجێ‌‬ ‫بكردایــەو كەركــوك‌و خانەقین‪ ،‬شــەنگال‌و‬ ‫ناوچەكانی تری كێشــە لەســەر‪ ،‬بهاتنایەتە‬ ‫ســەر كورســتان‪ ،‬یان لــەدوا بڕگەی مادەی‬ ‫(‪ ،)140‬كــە راپرســییە لەناوچــە كێشــە‬ ‫لەســەرەكاندا‪ ،‬ئەگەر راپرســی لەســەر دوا‬ ‫بڕگــەی مــادەی (‪)140‬ی دەســتور بكرایە‪،‬‬ ‫ئەوكاتــە بــۆ حكومەتی عیراق‪ ،‬بــۆ نەتەوە‬ ‫یەكگرتووەكان‪ ،‬بۆ رای گشــتی‌و بۆ عەرەب‪،‬‬

‫بۆ توركمان‌و هەمووالیەك رونتر دەبۆوە‪ ،‬كە‬ ‫زۆرینــەی میللەتەكەمــان لەگەڵ ئەوەیە ئەم‬ ‫ناوچانە بێنەوە سەر كوردستان‪ ،‬یان نا؟‬

‫مادەی ‪ 140‬هەموار ناكرێتەوە‬

‫حكومەتێــك خــۆی زیاتر لە (‪ )10‬ســاڵ‬ ‫دەســتی بەدەســتیمان پێبــكات‪ ،‬ریفراندۆم‬ ‫ئەنجــام نــەدات‪ ،‬بڕگەكانی مــادەی (‪)140‬‬ ‫جێبەجێ‌ نــەكات‌و پابەندی جێبەجێ‌ كردنی‬ ‫دەســتور نەبێت‪ ،‬دیارە ئیتــر نەتەوەكەمان‬ ‫لەســەرەنجامدا دەگەڕێینەوە بۆ ســتراتیژی‬ ‫خۆمــان‪ ،‬كــە ســتراتیجی دیموكراســی‌و‬ ‫بەدیهێنانــی ئەركەكانــی دیموكراســی‌و‬ ‫پابەندبوونە بەجێبەجێكردنی مادەی (‪)140‬و‬ ‫بڕگەی ریفراندۆم لەمادەكەدا‪ ،‬بەو شێوەیەی‬ ‫خۆمــان مەبەســتمانە‪ ،‬كــە بــۆ پرۆســەی‬ ‫دیموكراسی‌و میللەتەكەشمان باشە‪.‬‬ ‫تەوەری یەكەمی بابەتی كۆڕەكە‪ ،‬تایبەتە‬ ‫بەپرسی ناوچە كێشە لەسەرەكان‌و بەشێكی‬ ‫ناونیشانی كۆڕەكەشمانە‪.‬‬ ‫یەكەم‪ :‬ئەگەر ئەم ناوچانە تەواو عەرەبی‬ ‫بونایە‪ ،‬ئەوا حكومەتی عیراق لەدەســتوردا‪،‬‬ ‫قبوڵــی نەدەكــرد بكرێن بەناوچەی كێشــە‬ ‫لەسەر! ئاشــكرایە‪ ،‬بۆچی بەسرە‪ ،‬رومادی‪،‬‬ ‫بەغــداد‪ ،‬فەلوجــە ناوچەی كێشــە لەســەر‬ ‫نییــن؟؟! ئەمــەش مانــای ئەوەیە‪ ،‬باشــور‬ ‫و ناوەڕاســتی عیراق ســەراپا عەرەبنشــین‌و‬ ‫شیعەنشــینن‪ ،‬سوننەنشــینن‌و‪ ،‬مەســیحی‌و‬ ‫پێكهاتــەوەو نەتەوەی تریش‪ ،‬لەو ناوچانەدا‬ ‫هەیە‌و ئاشكراشــە‪ ،‬كە ناوەڕاســت‌و باشوری‬ ‫عیراق‪ ،‬هەر لەسەردەمی عوسمانییەكانەوە‪،‬‬ ‫سێ‌ میرنشین لەم واڵتەدا هەبووە‪ ،‬ئەوانیش‪:‬‬ ‫میرنشــینی بەغــداد‪ ،‬میرنشــینی بەســرەو‬ ‫میرنشینی ویالیەتی موسڵ‪ ،‬یاخود باشوری‬ ‫كوردستان‪.‬‬ ‫ئەمــەش‪ ،‬بەڵگــەی ئەوەیــە‪ ،‬كــە‬ ‫تایبەتمەندییــەك هەیە‪ ،‬بۆیە لەناوەڕاســت‌و‬ ‫باشــوری عیراقدا‪ ،‬قسە لەریفراند‌وم ناكرێت‌و‬ ‫بڕگەیــەك نییــە لەدەســتوری عیراقــدا‬ ‫بیگرێتــەوە‪ .‬بــەاڵم بەكەركــوك‪ ،‬شــەنگال‪،‬‬ ‫خانەقیــن‪ ،‬خوماتــوو‪ ،‬ســەعدیە‪ ،‬جەلەوال‪،‬‬ ‫مەندەلــی‌و هەمــوو ئــەم ناوچانــە‪ ،‬دەڵێن‪:‬‬ ‫ناوچــەی كێشــە لەســەر! ئــەوەش بەهۆی‬

‫ئەوەی ملمالنێی لەسەرە‪.‬‬ ‫وەك هەمیشــە ملمالنێــی نەتەوەیــی‪،‬‬ ‫ئیتنیكــی‪ ،‬جوگرافیا‪ ،‬پێكهاتەی جیاواز‪ ،‬كە‬ ‫چووە ناو دەســتور‪ ،‬ئیتر مایەی لێكدانەوە‌و‬ ‫خوێندنــەوە نییــە‪ .‬چونكــە دەق‪ ،‬كەمتــر‬ ‫لێكدانــەوە هەڵدەگرێــت‪ ،‬بەتایبەت دەقێكی‬ ‫دەســتور‪ ،‬كە دەستور خۆی دەڵێت‪ :‬مایەی‬ ‫دەســتكاریكردن نییــە‪ .‬دەســتوری عیــراق‬ ‫دەڵێت‪ :‬مادەی (‪ )140‬مایەی هەمواركردنەوە‬ ‫نییــە‪ .‬واتــا‪ :‬ئەگــەر مادەكانــی تــر مایەی‬ ‫هەمواركردنەوەبن لەدەســتوری هەمیشــەیی‬ ‫عیراقدا‪ ،‬ئەوا مادەی (‪ )140‬راپرسی لەسەر‬ ‫كراوە‪ ،‬مایەی هەمواركردنەوە نییە!‬

‫كەركوك فەرامۆش ناكرێت‬

‫كەواتا‪ :‬ئێســتا‪ ،‬دەقمان هەیە‪ ،‬كە مادەی‬ ‫دەســتورییە‪ ،‬مادەشــمان هەیە‪ ،‬كە مادەی‬ ‫(‪)140‬و بڕگەشــمان هەیــە بــۆ ریفرانــدۆم‬ ‫كــە پەیوەنــدی بەمادەكــەوە هەیــە‪ ،‬وەكو‬ ‫كوردیــش‪ ،‬بەهەموو دەســتورەوە پابەندین‪،‬‬ ‫بــەاڵم بەداخەوە‪ ،‬تائێســتا چــوار حكومەت‬ ‫لەحكومەتەكانــی دوای روخانــی بەعــس‬ ‫هاتونەتــە ســەركار‌و ئەوەنــدەی دەزانیــن‌و‬ ‫كێشــەكانی ئێســتای عیراقیــش دەبینیــن‪،‬‬ ‫هەر لەكێشەی دەســتور‪ ،‬سیاسی‪ ،‬ئابوری‪،‬‬ ‫كۆمەاڵیەتی‪ ،‬كەلتوری‪ ،‬بودجە‪ ،‬پێشمەرگە‪،‬‬ ‫ســوپای عیراق‪ ،‬پێگەی عیــراق لەناوچەكە‪،‬‬ ‫ئەم حكومەتانەی لەعیــراق دامەزراون‪ ،‬هەر‬

‫لەحكومەتەكەی جەنابــی عەالوییەوە‪ ،‬هەتا‬ ‫دەگاتــە حكومەتەكــەی جەنابی عەبادی‪ ،‬تا‬ ‫ئێســتا بەداخەوە‪ ،‬دەســتور وەكو پێویست‬ ‫جێبەجــێ‌ نەكــراوە! ئەو مادانــەی بەدڵیانە‬ ‫جێبەجێی دەكەن‌و ئەوانەشی بەدڵیان نییە‪،‬‬ ‫فەرامۆشی دەكەن‪ ..‬بەاڵم بێگومان هەمووان‬ ‫دەزانــن‪ ،‬كە كەركوك‪ ،‬خانەقین‪ ،‬شــەنگال‌و‬ ‫تــەواوی ناوچە كێشــە لەســەرەكان‪ ،‬لەالی‬ ‫میللەتەكەمان چارەنوسە‪.‬‬ ‫شــێخ مەحمــود‪ ،‬ســلێمانی‌و ناوچەكانی‬ ‫تری پێدرا‪ ،‬بــەاڵم بەهۆی ئەوەی كەركوك‌و‬ ‫ئــەم ناوچانەی پێنەدرا‪ ،‬بۆیە قبوڵی نەكردو‬ ‫مقاوەمەتی كردو حكومەت‌و دەسەاڵتەكەشی‬ ‫كــرد‪ ،‬بەقوربانــی ئــەو ناوچانــەی كە پێی‬ ‫نەدرا! شۆڕشــی ئەیلول‪ ،‬لەســاڵی (‪)1970‬‬ ‫كە دانوســتاندن بوو هەتا (‪‌)1974‬و یەكێك‬ ‫لەكێشــە چارەســەر نەكراوەكان‪ ،‬كە سەدام‬ ‫هەرگیز ئامادەنەبــوو‪ ،‬بەدیبهێنێت‪ ،‬ئەوەبوو‬ ‫نەیدەویست كەركوك‌و ناوچەكانی تری وەكو‬ ‫خانەقیــن بێنــەوە ســەر كوردســتان‪ .‬بۆیە‬ ‫شۆڕشی ئەیلول‪ ،‬یان دانوستاندنی (‪)1974‬‬ ‫تێكچــوو‪ ،‬شــەڕ دەســتیپێكردەوە‌و دەتوانم‬ ‫بڵێــم یەكێك لە هۆكارەكانــی خیانەتنامەی‬ ‫جەزائیــر‪ ،‬كــە لەالیــەن (ســەدام‪ -‬شــا)و‬ ‫ســەرۆكی جەزائیر‪ ،‬بەسەر كورددا سەپێنرا‪،‬‬ ‫ئەوەبوو كــە نەهێڵن كەركوك‌و ئەم ناوچانە‬ ‫بێتە سەر كوردســتان‌و پرسی كورد‪ ،‬بخەنە‬ ‫قوڕگی شێرەوە‪.‬‬

‫بەگەرمی گفتوگۆكردن بۆ ئەوەی‬ ‫كێشەی حزبە سیاسییەكانی باشور‬ ‫چارەسەر بكەین‪ ،‬مەرجی یەكەمی خۆ‬ ‫ئامادەكردنە بۆ ئەوەی هاوكێشەكان‬ ‫بگۆڕین‪ ،‬مەرجی دوەمیش‬ ‫كاراكردنەوەی پارلەمانە‬

‫هەروەهــا لەســاڵی (‪ ،)1984‬یەكێتیــی‬ ‫نیشتمانی كوردستان‪ ،‬دانوستاندنمان كردو‬ ‫بەندەش‪ ،‬ئەندامی وەفدی دانوستاندن بووم‪،‬‬ ‫كە لەسەدامەوە تا دواهەمین كەسمان بینی‪،‬‬ ‫گفتوگۆكانمان لەســەر زۆر بابەت گەرم بوو‪،‬‬ ‫تەنانــەت ئەوەی حكومەتی عیراق لەســاڵی‬ ‫(‪ )1991‬ئامــادە نەبــوو بیــدات بــە بەرەی‬ ‫كوردســتانی‪ ،‬لەســاڵی (‪)1984‬دا‪ ،‬هەمــوو‬ ‫ئەوانــە‌و زیاتری ئەم ناوچانــەی بە یەكێتی‬ ‫دەدا‪ ،‬بگــرە عەقــرەو خانەقینیشــی داینێ‌!‬ ‫(بــۆ ئاگاداریتــان)‪ ،‬بەاڵم یەكێتیی لەســەر‬ ‫هاتنــەوەی كەركــوك بۆ ســەر كوردســتان‬ ‫ســوور بــوو‪ .‬پێمانوتن‪« :‬كەركــوك مایەی‬ ‫گفتوگــۆ نییــە لــەالی یەكێتیــی‌و ناتوانین‬ ‫بەهیچ شێوەیەك دەستبەداری ببین»‪ .‬بۆیە‬ ‫بەهۆی كەركوكەوە‪ ،‬دەیانویســت مەرجی تر‬ ‫بســەپێنن بەســەرماندا‪ .‬بــۆ نمونە‪ :‬مەرجی‬ ‫ئــەوەی كە یەكێتیی دەبــێ‌ بچێتە ناو بەرە‬ ‫نیشــتمانییەكەی (جبهــە الوطنیە) عیراق‪،‬‬ ‫كە بەسەركردایەتی حزبی بەعس بوو‪ ،‬بەاڵم‬ ‫یەكێتیــی رەتیكــردەوە‌و وەاڵممانداوە‪« :‬نە‬ ‫دان بــەو بەرەیەدا دەنێین‪ ،‬نە دێینە ناویی‌و‬ ‫نە دان بەســەركردایەتی ئێوەشدا دەنێین‪!..‬‬ ‫بــەاڵم هــەر كاتێــك هەڵبژاردنێكــی پــاك‌و‬ ‫بێگــەر لەعیراقدا رویــدا‪ ،‬ئەوكاتــە دەزانین‬ ‫كــێ‌ ســەرۆكایەتی ئــەم عیراقــە دەكات‪،‬‬ ‫نــەك ئێوە كە بەئیمزایــەك خۆتان دەكەن‪،‬‬ ‫بەسەركردایەتی عیراق»‪.‬‬ ‫تەنانــەت لەبیرمــە‪« ،‬عــزەت دووری»‬ ‫لەیەكێــك لەكۆبوونەوەكانــدا‪ ،‬وتی‪ :‬ســەید‬ ‫جــەالل‪ ،‬ئەمــەی ئێمە دەیڵێیــن‪ ،‬كە حزبی‬ ‫بەعس‪ ،‬ســەرۆكی بەرەی نیشتمانییە‪ ،‬ئەمە‬ ‫یاســایە!»‪ .‬مــام جەاللیــش وەاڵمیدایەوە‪،‬‬ ‫كام یاسا؟ وتی‪ :‬ســەید الرەئیس وایوتووە‪،‬‬ ‫بۆیە الی ئێمە ئەمە یاســایە‪ .‬مام جەاللیش‪،‬‬ ‫وەاڵمیدایــەوە‪ :‬قســەكانی ســەید رەئیــس‬ ‫الی ئێــوە یاســایە‪ ،‬بەاڵم الی ئێمــە‪ ،‬تەنها‬ ‫میللەت سەرچاوەی یاسایەو دەتوانێت‪ ،‬یاسا‬ ‫دابڕێژێت‪ ،‬نەك تاكە كەس‪ .‬وتیشی‪« :‬ئەگەر‬ ‫كورد‪ ،‬قســەكانی سەدامی بەیاسا بزانییایە‪،‬‬ ‫بۆچی (‪ )10‬ســاڵە شــەڕتان دەكەین؟! لەم‬ ‫شاخانە چیمان دەكرد؟»‪.‬‬ ‫بۆیــە كەركــوك‌و خانەقیــن‌و تــەواوی‬

‫پەیمانــی ســیڤەر‪ ،‬پەیماننامەیەكــی‬ ‫نێودەوڵەتییــەو حــەوت دەوڵەتی گەورەی‬ ‫دنیا‪ ،‬بەســەر پەرشــتی كۆمەڵەی گەالنی‬ ‫دنیــا‪ ،‬كە ئەوكاتە بەناوی (عصبە االمم)‬ ‫بەناوبانــگ بوو‪ ،‬توێژینەوەو راپرســییەكی‬ ‫تێدا كراوە‪ ،‬با بگەڕێنەوە بۆ ئەو راپرسییە‪،‬‬ ‫بزانــن كــە ئایا ئــەم ناوچانە كوردنشــین‬ ‫بــووە‪ ،‬یان نــا؟ لــەو پەیماننامەیەدا‪ ،‬كە‬ ‫لەفیدراڵیــش زیاتر بەكــورد درابوو‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بەداخــەوە بەهــۆی شــۆڤێنێتی عــەرەب‌و‬ ‫توركــەوە‪ ،‬هەڵوەشــێنراوەتەوە‌و پەیمانی‬ ‫ســیڤەر گــۆڕدرا بۆ لــۆزان‪ .‬كــە ئەوكاتە‬ ‫لەپەیمانی ســیڤەر دەڵێت‪ :‬لەلێكۆڵینەوەو‬ ‫بەدواداچوندا بۆمان دەركەوت‪ ،‬كە هەرچی‬ ‫كتێبــی مێژوویی هەیــە خوێندومانەتەوە‪،‬‬ ‫هەرچــی كتێبــی مێــژووی ئیســامییە‬ ‫خوێندومانەتــەوە‪ ،‬هەرچــی لێكۆڵینەوەی‬ ‫مێژوییــە خوێندومانەتــەوە‪ ،‬هەرچــی‬ ‫نەخشــەی جوگرافــی هەیــە ســەیرمان‬ ‫كــردووە‪ ،‬بۆمــان دەركەوتــووە (باكوری‬ ‫شاخی حەمرین‪ ،‬زۆرینەی رەهای كوردە)‪.‬‬ ‫ئاشكراشە كە كەركوك‪ ،‬ناوەڕاستی باكوری‬ ‫شــاخی حەمرینە! بەپێی ئەو پێناسەیەشی‬ ‫كــە پەیماننامەی ســیڤەر دایناوە‪ ،‬كەركوك‬ ‫سنگی كوردستانە‪.‬‬ ‫ئەگــەر باســی مێــژووش بكەیــن‪ ،‬لــە‬ ‫سەردەمێكدا كە ویالیەتی شارەزوور هەبووە‪،‬‬ ‫لەســەردەمێكدا كە سەلجوقییەكان هاتوون‪،‬‬ ‫لەســەردەمێكی تــردا ئــاق قۆیلــو‪ ،‬قــەرە‬ ‫قۆیلــو هاتــون‪ ،‬دوایئەوە عوســمانییەكان‌و‬ ‫پێشــتریش ئیمپراتۆرییەتەكانی تر هاتوون‪،‬‬ ‫لە سەردەمێكدا شەڕی نێوان سەفەوییەكان‌و‬ ‫عوســمانییەكان هەبــووە‪ ،‬دوایئــەوە هەتــا‬ ‫حكومەتی عیراق لەساڵی (‪ )1921‬دامەزراوە‪،‬‬ ‫كەركوك هەر جەرگەی كوردستان بوەو ئەم‬ ‫ناوچانەش هەر كوردنشین بوون‪.‬‬ ‫رۆژهەاڵتناســێكی فەرەنســی‪ ،‬لەســاڵی‬ ‫(‪)1734‬دا لەســنەوە ســەردانی خانەقینــی‬ ‫كــردووە‌و دەڵێــت‪ :‬گەیشــتمە شــارێك‪،‬‬ ‫پێیدەڵێن شاری كوردان‪ .‬ئەمە سێ‌ سەد ساڵ‬ ‫لەمەوبەر‪ ..‬رۆژهەاڵتناسەكە وەسفی دەكات‌و‬ ‫باســی لەبــاخ‪ ،‬بازرگرانی‌و خۆشــگوزەرانی‬ ‫ژیانــی خەڵكەكــەی دەكات‪ .‬لەوە ســەیرتر‬ ‫دەڵێــت‪ ،‬پارەمــان پێنەما! خــۆم و هەژدە‬ ‫كەس بوین‪ ،‬كە دەمانویســت لەوێوە بچینە‬ ‫كرماشــان‌و لەوێشــەوە لەكەنداوەوە لەئێران‬ ‫دەربازببین! دەڵێت‪ :‬چوینە بازاڕ‪ ،‬لەیەكێك‬ ‫لەكاروانسەراكان بازرگانێكی كوردمان بینی‪،‬‬ ‫پێمانوت چۆن دەتوانین قەرزێك بكەین‪ ،‬یان‬ ‫پارە وەربگرین؟! بازرگانەكەش وتی‪ :‬چەكی‬ ‫بانكت هەیە؟ پێموت بەڵێ‪ ..‬بازرگانەكەش‬ ‫وتــی‪ :‬چەكــی بانكم بــدەرێ‌‪ ،‬ئێمــە پارەت‬ ‫دەدەینــێ‌! بۆیە چەكــی بانكم پێداو چەندم‬ ‫ویست‪ ،‬پارەی پێداوم‪ .‬سەیربكەن سێ‌ سەد‬ ‫ســاڵ لەمەوبەر‪ ،‬بازرگانێكی كورد‪ ،‬سیقەی‬ ‫بانكی هەبووە! چ شارێكی زیندوو بووەو پڕ‬ ‫لەبازرگانی بووە‪ ،‬كە پەیوەندی بەبانكەكانی‬ ‫ئۆرۆپــاو بە بازرگانی كەنــداوەوە هەبووە؟!‬ ‫بەاڵم تازە بەتازە حكومەتی عیراق‪ ،‬دەیەوێت‬


‫ذمارة (‪ )610‬دوشةممة ‪2017/5/15‬‬

‫لەبری ئەوەی عیراق‪ ،‬پاساو‬ ‫دەهێنێتەوە‪ ،‬كە گوایە دەستور‬ ‫رێگەمان نادات‪ ،‬ریفراندۆم لەناوچە‬ ‫كێشە لەسەرەكان بكەین‪ ،‬با ‪ 10‬ساڵ‬ ‫لەمەوبەر‪ ،‬مادەی (‪)140‬ی جێبەجێ‌‬ ‫بكردایە‬

‫رێگە بگرێت لەوەی خانەقین بگەڕێتەوە سەر‬ ‫كوردستان‌و دەستی بەدەستیمان پێدەكات!‬ ‫لەبەرئــەوە‪ ،‬ئــەو ســەرەتایە هەرچۆنێــك‬ ‫مێــژوو لێكبدەیتــەوە‪ ،‬ئــەم ناوچانــە‪ ،‬كــە‬ ‫ئێســتا ناونــراوە‪ ،‬ناوچەی كێشــە لەســەر‌و‬ ‫بەناچاری لەدەســتور بەو نــاوەوە قبوڵمان‬ ‫كردووە‪ ،‬بەهیچ شــێوەیەك عەرەب ناتوانێ‌‌و‬ ‫نەیتوانیوە لەمێژوودا بیســەلمێنێ‌‪ ،‬بەشــێك‬ ‫نییە لەكوردستان!‬ ‫ئەمەی سەرەوە پێناسەی یەكەمم بوو‪ ،‬بۆ‬ ‫ناوچە كێشە لەسەرەكان‌و لێرەوە دێمە سەر‬ ‫پێناسەی دووەم‪ ،‬كە ریفراندۆمە‪.‬‬

‫ئەوەی عیراق دەیڵێت‪ ،‬شەڕ فرۆشتنە!‬

‫راپرسی گشتی لەكوێ‌؟ چونكە هەریەكە‬ ‫لەحــزب‪ ،‬رێكخراو‪ ،‬بــازرگان‪ ،‬وەرزشــكار‪،‬‬ ‫راپرسی لەناو ئۆرگان‌و ناوەندەكانی خۆیاندا‬ ‫بكەن‌و حكومەتیش دەتوانێ‌ راپرسی گشتی‬ ‫لەناو میللەتەكەیدا بكات‪ .‬ئەم راپرسییەش‬ ‫بۆ ئەوەیە كــە زۆرینەی خەڵك‪ ،‬لەوەاڵمی‬ ‫پرســیارەكاندا‪ ،‬كــە بۆی دیــاری دەكرێت‪،‬‬ ‫بڵێــت لەگەڵ كام لەپــرس‌و رام لەگەڵ كام‬ ‫بڕیاردایە‪ .‬راپرسی بۆ ئەمەیە‪.‬‬ ‫لەكوردســتانیش‪ ،‬راپرســی دەكەیــن‪،‬‬ ‫بــۆ ئەوەی ئــەو میللەتە پێمــان بڵێ‌‪ :‬ئایا‬ ‫ســەربەخۆیی كوردستانی دەوێت‪ ،‬یان نا؟!‬ ‫بۆیــە لێــرەوە بەئاشــكرا دەیڵێیــن‪ :‬ئەگەر‬ ‫زۆرینــەی میللەتەكەمــان‪ ،‬قبوڵــی نەبــوو‬ ‫كوردســتان ســەربەخۆ بێ‌‪ ،‬نــە یەكێتیی‪،‬‬ ‫نەپارتی‌و نەهیچ الیەكی تر‪ ،‬ناتوانین بەزۆری‬ ‫زۆرداریی‪ ،‬بڵێن هەر دەبێ‌ ســەربەخۆ بین‌و‬ ‫بەپێچەوانەوە دەبێ‌ ســاڵەهای ســاڵ وازی‬ ‫لێبهێنین هەتا بەجارێكی تر میللەتەكەمان‪،‬‬ ‫پــەروەردە دەكەینەوەو دەڵێین‪ :‬راپرســی‪،‬‬ ‫بۆ سەربەخۆیییەو سەربەخۆیش لەقازانجی‬ ‫نەتەوەكەمانــە‌و ئەگــەر ئەوكاتــە بڕیاریان‬ ‫بــۆ ســەربەخۆییدا‪ ،‬ئەوكاتــە بڕیــار بــۆ‬ ‫ســەربەخۆیی دەدەیــن‪ .‬لــەم ئەزمونــەش‬ ‫لەدنیادا زۆر هەیە! سكوتلەندە لەبەریتانیا‪.‬‬ ‫كیبویــك لە كەنەدا‪ .‬ســكوتالند هەر چەند‬ ‫ســاڵێك جارێــك‪ ،‬راپرســی دەكــەن‪ ،‬ئایا‬ ‫جیاببنەوە یان جیا نەبنەوە‪.‬‬ ‫خۆشــتان دەزانــن هــەم لەواڵتــە‬ ‫لەواڵتــە‬ ‫هــەم‬ ‫پێشــكەتووەكان‌و‬ ‫دواكەوتووەكانیشــدا ریفرانــدۆم كــراوە‪.‬‬ ‫لەوانە لەســودان‪ ،‬كە بەشــێكە لەئەفریقا‪،‬‬ ‫كە هەتا ئێســتاش لەنــاو هەندێك لەخێڵ‌و‬ ‫عەشــرەتەكاندا‪ ،‬كۆیالیەتــی هەرماوە‪ .‬یان‬ ‫هێشــتا خێڵی ســەرەتایی لەنــاو جەنگڵ‌و‬ ‫دارســتانەكاندا هەرماون‪ ،‬یــان رووتن‪ ،‬یان‬ ‫نیمچە روتن‪ .‬باشــوری سودان‪ ،‬كێشەكانی‬ ‫دارفــور‪ ،‬لەســەدەی هەژدەهەمــەوە‪ ،‬هەتا‬ ‫ئێســتا بەپێی ســەرژمێرییەك كــە كراوە‪،‬‬ ‫لەشەڕی تائیفی‪ ،‬شەڕی خێڵەكی و ئایینی‪،‬‬ ‫شــەڕی مەزهەبی‌و نەتەوەیــی‪ ،‬زیاتر لەدوو‬ ‫ملیــۆن كــەس لەســودان كــوژراون! بەاڵم‬ ‫راپرســی دەكــەن‪ ،‬وەكــو چەنــد ســاڵێك‬ ‫لەمەوبــەر ریفراندۆمیــان كــردو باشــوری‬ ‫ســودان بــوو بەدەوڵەت‪ ..‬ئایا كوردســتان‬ ‫ناتوانین السایی باشوری سودان بكەینەوەو‬ ‫ببین بەدەوڵەت؟!‬ ‫عیراقیش‪ ،‬كە خۆی بەواڵتی شارستانییەت‬ ‫نــاو دەبات! بەاڵم ئێمە ناڵێین وەكو جاران‬ ‫شارســتانی بە‪ ،‬بەڵكو دەڵێین‪ :‬دەوڵەتێكی‬

‫مەعقــول بــە! هیچ نا ئەوە قبــوڵ بكە‪ ،‬كە‬ ‫رای میللەتەكەی خۆمان وەربگرین‪ .‬باشــە‪،‬‬ ‫كە بڕیار نادەیت دەستور جێبەج ‌ێ بكەیت!‬ ‫هیچ نەبــ ‌ێ دەوڵەتێك بــە قبوڵی بكە‪ ،‬كە‬ ‫رای میللەتەكەی خۆمان وەربگرین‪ .‬باشــە‪،‬‬ ‫كە بڕیار نادەیت‪ ،‬دەستور جێبەج ‌ێ بكرێ‌‌و‬ ‫بەدەســت خۆتــە‪ ،‬كەچی قبوڵیشــت نییە‪،‬‬ ‫ســەركردایەتی سیاســی كوردســتان‪ ،‬رای‬ ‫میللەتەكــەی خۆمــان وەربگرین؟ واتا ئێوە‬ ‫لەبــری ئێمــە بڕیــار دەدەن؟! بــەاڵم ئایا‬ ‫حكومەتــی عیراق‪ ،‬بەچ هەقێك لەبری ئێمە‬ ‫بڕیار دەدات؟! خۆ ئێمە نەچووین لەبەسرە‬ ‫راپرسی بكەین! بەڵكو لەشوێن‌و جێگەیەك‬ ‫راپرســی دەكەین‪ ،‬كە پێیدەڵێن‪ ،‬باشــوری‬ ‫كوردســتان‪ .‬لەبەرئــەوە حكومەتــی عیراق‬ ‫ناتوانێ‌‪ ،‬بەهیچ شــێوەیەك رێگەی راپرسی‬ ‫لەمیللەتەكەمــان بگرێــت‌و ئــەوەی عیــراق‬ ‫دەیڵێت‪ ،‬شــەڕ فرۆشــتنە! شــەڕ فرۆشتنە‬ ‫بەیاسا‪ ،‬بەدیموكراسی‌و بەپرنسیپەكان‪.‬‬

‫خۆراكی عەقڵییەتی سەلەفی‬ ‫عوسامنییەكان‌و سەفەوییەكان‬

‫لێــرەدا‪ ،‬دوو پێناســە كۆتایــی پێهات‪.‬‬ ‫پێناســەی یەكــەم‪ ،‬پرســی ناوچە كێشــە‬ ‫لەســەرەكان‌و پێناســەی دووەمیــش‪،‬‬ ‫ریفراندۆمە‪ .‬لێرەشــەوە دێمە سەر ئەوەی‪،‬‬ ‫كــە میللەتەكەمــان‪ ،‬لــەچ هەلومەرجێكــدا‬ ‫ریفرانــدۆم دەكەیــن‌و چییــە؟! بــۆ ئــەو‬ ‫مەبەســتەش‪ ،‬چــوار هەلومــەرج بەنمونــە‬ ‫دەهێنمــەوە‪ .‬هەلومەرجــی پێــش جەنگی‬ ‫یەكەمــی جیهــان‪ ،‬هەلومەرجــی دوای‬ ‫جەنگی یەكــەم‪ ،‬هەلومەرجی دوای جەنگی‬ ‫دووهــەم‌و هەلومەرجی جەنگی ســارد‪ ،‬كە‬ ‫ئەمانە هەلومەرجی سیاســی چارەنوسساز‬ ‫بــوون‪ ،‬كــە لــە(‪ )150‬ســاڵی رابــردوودا‪،‬‬ ‫دووچاری كورد كراونەتەوەو چارەنوسەكەی‬ ‫بەهەڵدێردا بردووە‪.‬‬ ‫لەســەردەمی قەڵەمڕەوەكانی عوســمانی‬ ‫و ســەفەوی كــێ‌ گوێــی لەكــورد گرتووەو‬ ‫كــوا دیموكراســی هەبــووە‪ ،‬هەتــا باســی‬ ‫راپرســی بكەیــن؟ نە دیموكراســی هەبووە‬ ‫لەئیمپراتۆرەتەكانــی شــیعە و ســوننە‪ ،‬نە‬ ‫ئــازادی هەبــووە‪ .‬بەڵكــو ئیمپراتۆریەتــی‬ ‫عوســمانی‪ ،‬پەنجا ساڵ پێش ئەوی بڕوخ ‌ێ‬ ‫قبوڵی كــردووە چاپخانە لەقەڵەمڕەوەكەیدا‬ ‫هەبــێ‌‪ .‬ئەگــەر چاپخانــە قبــوڵ نــەكات‌و‬ ‫بەگوناهی بزانێت‪ ،‬ئایا مافی ئازادی بەكورد‬ ‫دەبەخشــێت؟! دیــارە نەك مافــی ئازادی‬ ‫بەنەتەوەكەمــان نــەداوە‪ ،‬بەڵكــو لەهەموو‬ ‫ســەردەمەكاندا‪ ،‬هەر لەســەردەمی شــەڕی‬ ‫چاڵدێرانــەوە لە(‪)1514‬ەوە هەتا ســوڵتان‬ ‫عەبدولحەمیــد روخــاوە‪ ،‬النیكەمــی مافــی‬ ‫ئازادی بەهیچ گەلێك نەدراوە‪ ،‬بەڵكو هەموو‬ ‫گــەالن ســەركوت كــراون و ســەدان هەزار‬ ‫خەڵكیش كــوژراون‪ .‬لەناو ئەو گەالنەشــدا‬ ‫كورد و ئەرمەن بوون بە گەورەترین قوربانی‪،‬‬ ‫ســەردەمی حكومــەت‌و دەســەاڵتدارێتی‬ ‫عوســمانی و لەئێرانیشــدا‪ ،‬ســەفەوییەكان‬ ‫بەهیچ شێوەیەك لەعوسمانییەكانیان كەمتر‬ ‫بەڕۆژهەاڵتــی كوردســتانیان نەكــردووە‪.‬‬ ‫كەوابێ‌ لەســەردەمی عوسمانی نەك‪ ،‬مافی‬ ‫ئازادیــی چارەنوســی كورد نــەدرا‪ ،‬بەڵكو‬ ‫میرنشینەكانیشــمان هەمــوو روخێنــران‪.‬‬ ‫كــە میرنشــینەكان‪ ،‬ناوكــی دروســتبوونی‬ ‫دەوڵەتــن‪ .‬هــەروەك چۆن میرنشــینەكانی‬ ‫دنیا‪ ،‬بنەمای دروســتكردنی دەوڵەت بوون‪.‬‬ ‫بەاڵم میرنشینەكانی كورد‪ ،‬بوون بەخۆراكی‬ ‫عەقڵییەتــی ســەلەفی عوســمانییەكان‌و‬ ‫سەفەوییەكان‪.‬‬ ‫ئیــدی لێرەشــەوە قۆناغێكــی ترســناك‬ ‫‌و كۆنەپەرســت كۆتایــی پێدێــت‪ ،‬كــە‬ ‫الیەنیكەمــی مافــی مرۆڤــی تێــدا رەچــاو‬

‫تایبەت‬

‫‪info_chawder@yahoo.com‬‬

‫ئەم ناوچانە‪ ،‬كە ئێستا ناونراوە‪،‬‬ ‫ناوچەی كێشە لەسەر‌و بەناچاری‬ ‫لەدەستور بەو ناوەوە قبوڵامن‬ ‫كردووە‪ ،‬بەهیچ شێوەیەك عەرەب‬ ‫ناتوانێ‌‌و نەیتوانیوە لەمێژوودا‬ ‫بیسەملێنێ‌‪ ،‬بەشێك نییە‬ ‫لەكوردستان!‬ ‫نەدەكــرا‪ ،‬تەنها عەقڵییەتــی دواكەوتوویی‬ ‫ناسیۆنالیزمی توركی‪ ،‬بەدواكەوتوانە بەسەر‬ ‫نەتەوەكەمانــدا دەســەپێنرا‪ .‬لەئێرانیــش‬ ‫عەقڵییەتێكی دواكەوتویی سەفەوی شیعە‪،‬‬ ‫بەسەرماندا دەسەپێنرا‪.‬‬

‫چەكداری لەبەشــەكانی كوردستان نەبوون‪.‬‬ ‫بۆیــە قســەكردن لەمافی چارەنــوس‪ ،‬یان‬ ‫لەڕیفرانــدۆم‪ ،‬لەمافی ئازادیی و چارەنوس‪،‬‬ ‫لەهیچ بەشێكی كوردستان‪ ،‬لەدوای جەنگی‬ ‫یەكەم‪ ،‬هەتا شۆڕشی ئەیلول نەبووە‪.‬‬

‫ئازادیی‪ ،‬لەدوای جەنگی یەكەم‪ ،‬هەتا‬ ‫شۆڕشی ئەیلول نەبووە!‬

‫سەردەمە تاریكەكەی مێژووی‬ ‫نەتەوەكەمان!‬

‫لێــرەوە دێینــە دوای جەنگــی یەكــەم‪.‬‬ ‫كــە بێگومــان جەنگێــگ بــوو‪ ،‬دەوڵەتانی‬ ‫كۆڵۆنیالیســتی بەنــاوی ئیســتعمارەوە‬ ‫هاتبــوون! واتــە بەنــاوی بونیادنانــەوە‬ ‫هاتبوون! هاتن بونیادمان بنێنەوە‪ ،‬خەڵكی‬ ‫گەالنی وەكو كوردیش‪ ،‬لەتورك‪ ،‬لەعەرەب‪،‬‬ ‫پێمانخۆشــبوو‪ ،‬ئینگلیــزو فەرەنســییەكان‬ ‫بێــن‌و عوســمانییەكان بڕوخێنــن‪ ،‬چونكــە‬ ‫زۆر خراپەمــان بەدەســتیانەوە بینیبــوو‪،‬‬ ‫بەڵكــو مافی نەتەوەكەمان بدەن! بەاڵم كە‬ ‫جەنــگ تەواو بوو‪ ،‬لەســاڵی (‪ )1918‬هەتا‬ ‫ســاڵی (‪ )1924- 1923‬گفتوگــۆ هەبــوو‬ ‫لەســەر ئــەوەی‪ ،‬كــە مافی گــەالن بدرێت‬ ‫یان نا؟ بەداخێكی زۆرەوە لەســەرەنجامدا‪،‬‬ ‫شــۆڤێنێتی عەرەبی لەعیراق‪ ،‬شــۆڤێنێتی‬ ‫توركــی لــەدوای هاتنــی كەمالییــەكان‌و‬ ‫هاتنــی شــۆڤێنێتی فارســی لــەدوای رەزا‬ ‫شــای گــەورە‪ ،‬ئەمانە لەســوریا‪ ،‬لەعیراق‪،‬‬ ‫لەتوركیاو لەئێران‪ ،‬دیســانەوە فشاریان بۆ‬ ‫هێناین‌و نەیانهێشــت هیــچ مافێك‪ ،‬لەمافە‬ ‫دیموكراســییەكانی نەتەوەكەمــان بدرێــت!‬ ‫لەكاتێكدا بەریتانیا‌و فەرەنســا‪ ،‬پێشــەنگی‬ ‫دیموكراســی واڵتانی ئۆرۆپا بوون! چونكە‬ ‫یەكــەم شۆڕشــی دیموكراســی لەدنیــادا‪،‬‬ ‫لەبەریتانیــا بەرپــا بووە‪ .‬دووەم شۆڕشــی‬ ‫دیموكراســیش لەدنیــادا‪ ،‬لەئەمریــكاو‬ ‫ســێهەمین شۆڕشــیش‪ ،‬كە جیهانی هەموو‬ ‫گرتــەوە‪ ،‬لەفەرەنســا بەرپــا بــوو‪ .‬بــەاڵم‬ ‫لەچانســی كورد‪ ،‬دوو دەوڵەتی گەورە‪ ،‬دوو‬ ‫شۆڕشــی گــەورەی دیموكراســی لەناویاندا‬ ‫بەرپا دەبێ‌‪ ،‬ســەردەكەون‪ ،‬ســەد ساڵیش‬ ‫بــوو ئەم دەوڵەتانــە دیموكراســیان پیادە‬ ‫دەكــرد‪ ،‬بــەاڵم دێنە الی ئێمــە‪ ،‬بەداخەوە‬ ‫داگیركردنمان بۆ دەهێنن! ســەركوتكردن‪،‬‬ ‫چەوساندنەوە دەهێنن‌و الیەنگری عەقڵییەتی‬ ‫شــۆڤێنی نەتــەوە سەردەســتەكانی ئــەم‬ ‫ناوچەیە‪ ،‬تورك‪ ،‬عەرەب‌و فارس بوون‪.‬‬ ‫ئەو هەواڵنەشــی كە دران‪ ،‬پەیماننامەی‬ ‫سیڤر جێبەج ‌ێ بكرێ‌‪ ،‬گۆڕدرا بە پەیماننامەی‬ ‫لۆزان‌و دواتریش حكومەتی شــێخ مەحمود‬ ‫روخێنــرا‪ ،‬كوردســتانیش كاولكراو ســاڵی‬ ‫(‪ )1923‬بــۆ ئاگاداریتان‪ ،‬بــۆ یەكەمینجار‬ ‫لەباشــوری كوردســتان‌و لەناوچەی رواندوز‬ ‫چەكــی كیمیایش بەكارهــات‪ !..‬بۆ ئەوەی‬ ‫بزوتنــەوەی كوردایەتــی بەتەواوەتــی‬ ‫لەباشوری كوردستان سەركوت بكەن‪.‬‬ ‫لەنێــوان جەنگــی یەكــەم بــۆ دووەمین‬ ‫جەنگــی جیهانــی‪ ،‬كۆمەڵێــك راپەڕیــن‌و‬ ‫بزوتنــەوەی چەكــداری هەبــوو‪ ،‬كــە‬ ‫بەداخــەوە ئینگلیزەكان‌و فەرەنســییەكان‪،‬‬ ‫لەبەرئەوەی هەر ســەرقاڵی ســەركوتكردن‬ ‫بــوون‪ ،‬دواهەمیــن راپەڕینــەكان (‪-1936‬‬ ‫‪ )1937‬راپەڕینەكانــی باكوری كوردســتان‬ ‫ســەركوتكران‪ ،‬دواهەمیــن راپەڕینەكانیش‬ ‫لەساڵی (‪ )1945 -1944‬دوای سێ‌ راپەڕین‬ ‫لەناوچــەی بارزانییــەكان ســەركوتكرا‪،‬‬ ‫بزوتنەوەكەی شــێخ مەحمود ســەركوتكرا‪،‬‬ ‫شۆڕشەكەی سمكۆی شــكاك لەڕۆژهەاڵتی‬ ‫كوردســتانیش ســەركوتكرا‌و لــەدوا‬ ‫سەرەنجامیشــدا‪ ،‬لــەدوای روخانی كۆماری‬ ‫مەهاباد‌و كۆتایی جەنگ‪ ،‬خامۆشییەك باڵی‬ ‫بەســەر هەر چوار پارچەكەی كوردســتاندا‬ ‫كێشــا‪ ،‬هەتا ســاڵی (‪ )1958‬كــە كۆماری‬ ‫لەعیــراق دامــەزرا‪ ،‬هیــچ بزوتنەوەیەكــی‬

‫‪3‬‬

‫كاتێك دەبینین كۆنگرەی نێودەوڵەتی‬ ‫هەیەو واڵتانی هەرێامیەتی لەناو‬ ‫كۆنگرەكەن‌و كێشەی كوردیش‪،‬‬ ‫نەبووە بەكێشەیەكی سرتاتیجی‪،‬‬ ‫هەقی خۆمانە برتسین‬

‫دەگاتە ئەنفال‪ ،‬كیمیاباران‌و بەدبەختییەكان‪،‬‬ ‫كــە بەدبەختییەكــی ئێجــگار زۆریشــمان‬ ‫بەســەردا دێــت‌و ئەمــەش وەك لەمێــژووی‬ ‫ئیســامدا پێیدەڵێــن‪« :‬فتــرة مظلمــة»‪،‬‬ ‫قۆناغی جەنگی ســارد‪ ،‬بۆ كورد‪ ،‬ســەردەمە‬ ‫تاریكەكــەی مێــژووی نەتەوەكەمــان بــوو‪.‬‬ ‫چونكــە هەموو تاوانــە گــەورەكان لەدژمان‬ ‫ئەنجامــدران‌و لــەوەش خراپتــر‪ ،‬هەمــوو‬ ‫دەوڵەتــە گــەورەكان‪ ،‬رۆژئــاوا و رۆژهەاڵتی‬ ‫دنیــا‪ ،‬پشــتیوانی عیراقیان دەكــرد‌و هەموو‬ ‫چەكەكانــی رۆژهــەاڵت‌و رۆژئــاوای دنیاش‪،‬‬ ‫لەســەردەمی جەنگی ســارددا لەكوردســتان‬ ‫تاقــی دەكرانــەوە‪ .‬هەر لەگەرمیانــەوە هەتا‬ ‫كوێســتان‪ ،‬لەســۆرانەوە هەتا بادینان‪ ،‬بچن‬ ‫هەموو ســەنگەرەكانی پێشــمەرگە بپشكنن‪،‬‬ ‫بزانــن كام چەكــی قــورس‌و كامــە چەكــی‬ ‫كوشــندە هەیە‪ ،‬تاقیی نەكرابێتەوە بەرامبەر‬ ‫بەشۆڕشــی نوێی گەلەكەمان لەكوردســتانی‬ ‫عیراقدا‪.‬‬

‫لەشۆڕشی ئەیلول‪ ،‬كە حزبە عیراقییەكان‬ ‫ســاڵی (‪ )1958‬هاتنــە ســەركارو بەنــاوی‬ ‫ئــەوەی دەتوانــن مافی كــورد دابین بكەین‪،‬‬ ‫ئەوكاتــە بەداخــەوەو بەڕوونــی دەیڵێم‪ ،‬كە‬ ‫هەمــوو حزبەكانــی عیــراق‪ ،‬كــە لەســاڵی‬ ‫(‪)1957-1956‬یــش بەرەیــەك دروســتبوو‬ ‫بەنــاوی بــەرەی نیشــتمانی‪ ،‬پێكهاتبــوون‬ ‫لەحزبی ئیستقالل‪ ،‬حزبی وەتەنی دیموكراتی‬ ‫و حزبی شــیوعی بوون‪ .‬بــەاڵم پارتی قبوڵ‬ ‫نەكرا‪ ،‬كە ئەوەش روینەدا‪ ،‬الیەنیكەمی مافی‬ ‫كوردیــش لــە پەیماننامەی بەرەكــەدا دابین‬ ‫نەكرا! لەساڵی (‪)1958‬یشدا كە عەبدولكەریم‬ ‫خۆڕاگری دوای جەنگی سارد‬ ‫قاســم هاتە ســەر حوكم‪ ،‬ئــەو پەیماننامەیە‬ ‫كۆتایــی جەنگــی ســارد‪ ،‬كۆتاییەكــی‬ ‫بــوو بە بنەمــای حوكمڕانییەكــەی‪ ،‬ئەوكاتە‬ ‫كێشــە گەورەكان لەنێوان‪ ،‬هەمــوو ئەوانەی ترســناك بوو! واتە كۆتایی جەنگی ســاردو‪،‬‬ ‫حزبــی وەتەنــی و حزبــی نەتەوەیــی بوون وەســتاندنی شــەڕی عیراق ئێــران‪ ،‬ئەنفال‪،‬‬ ‫لەعیراقــدا دروســتبوو‪ ،‬هەروەهــا ناكۆكیش كیمیاباران‪ ،‬ســەبارەت بە بزوتنەوەی كورد‪،‬‬ ‫لەنێــوان حزبــی شــیوعی و بابەتــی تــری كۆتاییەكــەی ترســناك بــوو‪ !..‬ترســناك‪،‬‬ ‫نەتەوەیی لەكوردســتان‪ ،‬بەتایبەتی لەســەر مانایەی كــە مەترســی لەناوچوونی خەباتی‬ ‫نەتەوەیــی بــوون‌و نەتــەوەی نەبوونی كورد رزگاریخــوازی كــورد دیســان لەئــارادا بوو‪.‬‬ ‫جیــاوازی دروســت بوو‪ ،‬هەروەكــو جیاوازی بــەاڵم هێــزە سیاســییەكانی كوردســتان‪،‬‬ ‫لەســەر حزبایەتــی‌و ئادیۆلۆجییــەت هەبوو‪ ،‬ئەمجارەیــان‪ ،‬خۆشــبەختانە بەپێچەوانــەی‬ ‫بــەاڵم لەنــاو حزبەكانی عیراقدا‪ ،‬ســەرەڕای هەموو شۆڕشــەكانی پێشــوو‪ ،‬كــە هەرچی‬ ‫جیاوازییــەكان‪ ،‬حزبــی شــیوعی عیــراق‪ ،‬شــۆڕش هەبــووە لەمێــژووی دوو ســەد‬ ‫پێشنیازە سیاســییەكانی بۆ كێشەی كورد‪ ،‬ســاڵی رابردووماندا‪ ،‬كاتێــك كە رێككەوتنی‬ ‫باشــتر بوو لەهەمــوو حزبەكانی تری عیراق‪ .‬نێودەوڵەتی‪ ،‬یان هەرێمایەتی‪ ،‬یان بارودۆخی‬ ‫ساڵی (‪ )1958‬دانوستان كراو سودی نەبوو‪ ،‬زۆر نالەبــار هاتۆتــە پێشــەوە‪ ،‬كۆتاییــان‬ ‫ســاڵی (‪ )1959‬هەر ســودی نەبوو‪ ،‬ســاڵی بەشۆڕشــەكە هێنــاوە‪ .‬تەنهــا لەشۆڕشــی‬ ‫(‪ 1960‬و ‪)1961‬یش هەر بێ‌ سود بوو‪ ،‬هەتا نوێ‌‪ ،‬كە لەســاڵی (‪)1976‬ەوە بەرپا بووە‪،‬‬ ‫دۆخەكــە ئاڵۆزكا‪ !..‬لێكدانــەوەو خوێندنەوە تەنهــا لــەم شۆڕشــەدا‪ ،‬هیچ كارەســاتێك‪،‬‬ ‫جیاوازە لەسەر ئەوەی شۆڕشی ئەیلول چۆن بەكارهێنانی هیچ چەكێكی كوشــندە‪ ،‬شــەڕ‬ ‫بەچ شێوەیەك بەرپا بوو‪ ،‬تەنانەت لەجەنابی هەڵگیرســاندن‌و شەڕ راگیران لەنێوان ئێران‌و‬ ‫بازرانــی مەرحومــەوە‪ ،‬هەتا خوالێخۆشــبوو عیــراق‪ ،‬یــان عیراق‌و ســوریا نێوانیان باش‬ ‫مامۆســتا ئیبراهیم ئەحمــەد و هەتا دەگاتە بووبێــت‪ ،‬یــان خــراپ بووبێــت‪ ،‬گەیاندیانە‬ ‫جەنابی مام جەالل‪ ،‬لێكدانەوەو خوێندنەوەی ئەنفــال‌و كیمیابــاران‪ ،‬كە بەهیچ شــێوەیەك‬ ‫زۆر هەیــە لەســەر ئەوەی كە ئایــا‪ ،‬لەكاتی لەمێــژووی ناوچەكــەدا‪ ،‬لەمــە كارەســاتی‬ ‫خۆیــدا شۆڕشــەكە بەرپا بوو‪ ،‬یــان لەكاتی گەورەتــر رووینــەداوە‪ ،‬خۆشــبەختانە‬ ‫خۆیدا بەرپا نەبــوو‪ ،‬لێكۆڵینەوەو توێژینەوە حزبەكانی بەرەی كوردستانی‪ ،‬هیچمان ئااڵی‬ ‫لــەو بارەیەوە زۆرن‪ ،‬گفتوگــۆی رۆژنامەوانی سپیمان بەرز نەكردەوەو كۆتایمان بەشۆڕش‬ ‫زۆرن‪ ،‬بەاڵم لەدوا ســەرەنجامدا‪ ،‬ســەرەڕای نەهێناو بەخۆڕاگریمان‪ ،‬بەشێوەی پارتیزانی‬ ‫جیاوازییەكان‌و ناكۆكییەكان‪ ،‬لەكوردســتاندا بەرگریمان كرد‪..‬‬ ‫كاتێكیش مقاوەتمــان كرد‪ ،‬دەمانزانی كە‬ ‫ئــەوەی بــوو بەئەمــری واقیــع‪ ،‬شۆڕشــی‬ ‫ئەیلولە‪ !..‬كە (‪ )14‬ساڵیشی خایاند‌و هەموو بــەم مقاوەمەتە‪ ،‬كوردســتانمان پــێ‌ رزگار‬ ‫باشــوری كوردســتانیش‪ ،‬لەگەڵ شۆڕشەكە‪ ،‬ناكــرێ‌‪ ..‬دەشــمانزانی كە بــەم مقاوەمەتە‪،‬‬ ‫لەگــەڵ رزگاری خەڵــك‌و خاكەكەیــدا بوون‪ .‬حكومەتــی عیــراق‪ ،‬ناڕوخێنــدرێ‌‪ ..‬بــەاڵم‪،‬‬ ‫دەشــزانن كــە خیانەتننامــەی جەزائیریش‪ ،‬خۆڕاگری وەكو یەكێك لەئەگەرە گەورەكانی‬ ‫ئــەم شۆڕشــەو هەمــوو دەرفەتەكانیشــی شۆڕشــگێڕانە مایــەوە‪ ،‬بــۆ ئــەوەی لەنــاو‬ ‫لەناوبــرد‪ ،‬دەرفەتەكانــی بەدیهێنانــی گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەدا‪ ،‬ئەگەری سیاسی‬ ‫ئۆتۆنۆمی راســتەقینەو دیموكراسی لەعیراق باش هاتە پێشەوە‪ ،‬هێزی پێشمەرگەو حزبە‬ ‫كۆتایــی پێهــات‌و ســاڵی (‪ ،1975 ،1970‬سیاسییەكانی كوردستان‪ ،‬بتوانن رۆڵی خۆیان‬ ‫‪)1976‬و پێشــتر هێشتا كورد هەر لەجەنگی ببینن‪ ،‬بۆ قۆســتنەوەی هەر هەلێك كە دێتە‬ ‫پێشەوە‪ .‬ساڵی (‪ )1989 -1988‬ستراتیجی‬ ‫ساردداین‪!..‬‬ ‫جەنگی ساردیش‪ ،‬بەڕاستی نەگبەتییەكی خەباتــی چەكــداری‪ ،‬لەمقاوەمــەت‌و هێرش‌و‬ ‫ئێجــگار گەورەبــوو‪ ،‬بــۆ هەمــوو رۆژهەاڵتی ناوچەی پارێزراوەوە‪ ،‬گۆڕدرا‪ ،‬بۆ پاشەكشەی‬ ‫ناوەڕاســت‪ ،‬بــۆ دیموكراســی لەڕۆژهەاڵتــی ســەركردایەتییەكان بۆ ســنورەكان‌و ناردنی‬ ‫ناوەڕاست‌و یەكێتیی سۆڤییەت‌و ئەمریكاش‪ ،‬پارتیزانــەكان بۆناو قواڵییــەكان‪ ..‬درێژەدان‬ ‫بەنــاوی جەنگی ســاردەوە‪ ،‬بەناوی ئاشــتی بەخەباتی پارتیزانی‪ ،‬بەخەباتی پڕوپاگەندەی‬ ‫جیهانی‌و بەرژەوەندی هاوبەشی جیهانییەوە‪ ،‬سیاســی‌و دیپلۆماســی درا‪ ،‬لەكۆنگرەكانــی‬ ‫گەورەتریــن تــاوان بەرامبــەر بەچەپــەكان‪ ،‬پاریــس (‪‌)1989‬و كۆنگرەكانــی تــری دنیا‪،‬‬ ‫دیموكراتخــوازەكان‌و گەالنــی ئازادیخــواز سەركردایەتی بەرەی كوردستانی بەشداریان‬ ‫لەڕۆژهەاڵتــی ناوەڕاســتداو لەســەردەمی دەكرد‪ ،‬ســەرەنجام‪ ،‬فشار لەسەر حكومەتی‬ ‫جەنگــی ســارد كــە لەســاڵی (‪)1950‬ەوە عیراقی لەڕووی دیپلۆماســی لەدنیادا هەبوو‪.‬‬ ‫دەســتپێدەكات‪ ،‬هەتا ساڵی (‪ )1989-1988‬لەناوخۆشدا‪ ،‬هەموو رۆژێك‪ ،‬دوو رۆژ جارێك‬ ‫كــرا‪ ،‬كــە گەورەتریــن تاوانەكانیــش هەتــا تەقــو‌و تۆقێــك لــەم كوردســتانەدا هەبوو‪،‬‬

‫چەند جەنازەیەكیشــمان بۆ حكومەتی عیراق‬ ‫دەنــاردەوە‪ ..‬هەتــا ســەدام بــێ‌ عەقڵییــە‬ ‫گەورەكــەی كــردو كوەیتــی داگیــر كــرد‪.‬‬ ‫بەداگیركردنی كوەیتیش‪ ،‬هەموو هاوكێشەكان‬ ‫ســەراپا گــۆڕان‪ ،‬نەك هەر لەعیــراق‪ ،‬بەڵكو‬ ‫لەكوردســتانیش‪ ،‬هاوكێشــەكان گۆڕان‪ .‬بەم‬ ‫گۆڕینی هاوكێشانەش‪ ،‬بەرەی كوردستانی‌و‬ ‫پێشمەرگە بوونیان هەبوو‪ ،‬بارەگامان هەبوو‪،‬‬ ‫ئێســتگەمان هەبوو‪ ،‬بەرەبەرەش‪ ،‬توانیمان‬ ‫سود لەدوو ئاراستە وەربگرین‪.‬‬ ‫ئاراســتەی یەكــەم‪ :‬لەئەمریــكاو واڵتانی‬ ‫رۆژئاوا‪ ،‬پشتیوانی سیاسی‌و هەتاڕادەیەكیش‬ ‫پاڵپشــتی مــادی بــۆ حزبەكانــی بــەرەی‬ ‫كوردستانی دەستیپێكرد‪.‬‬ ‫ئاراســتەی دووەم‪ :‬لەعیراق‪ ،‬ئۆپۆزسیۆنی‬ ‫عیراقی‪ ،‬زیاترو باشتر خۆی كۆكردەوەو زیاتر‬ ‫پشــتیان بەهێزەكانــی بەرەی كوردســتانی‬ ‫بەســت‪ .‬لەهەمــوو دنیاشــدا دەركــەوت‪،‬‬ ‫كــە ئۆپۆزســیۆنی عیراقــی‪ ،‬بەبــێ‌ بــەرەی‬ ‫كوردســتانی‌و هێزەكانــی پێشــمەرگە هیچی‬ ‫پێناكرێــت‪ .‬هەتــا راپەڕیــن لەسەرانســەری‬ ‫عیراقــدا رویــدا‪ ،‬بەتایبەتــی لەباشــور و‬ ‫لەكوردســتان راپەڕیــن رویــدا‪ ،‬ئەگەرچــی‬ ‫راپەڕیــن لەباشــور تێكشــكێندرا‪ ،‬بــەاڵم‬ ‫راپەڕینــی كوردســتان خــۆی گــرت‪ .‬بەهەر‬ ‫هۆیــەك بێ‌‪ ،‬بەهــۆی پێشــمەرگەوە بووبێ‌‪،‬‬ ‫یان بەهۆی هەســتی نەتەوەیی خەڵك‌و هەر‬ ‫هۆیەكی ترەوە بووبێ‌‪ ،‬خۆمان راگرت‪..‬‬ ‫لــەدوای ئــەو قۆناغــەوە‪ ،‬ناچمــە نــاو‬ ‫راپەڕیــن‌و رووداوەكانــی دوایئــەوەوە‪،‬‬ ‫چونكــە هەمووتان كەمتازۆر ئــاگادارن‪ ،‬هەر‬ ‫لەهەڵبژاردنــی یەكەمــەوە‪ ،‬بــۆ دامەزراندنی‬ ‫پەرلەمــان‌و حكومەتی هەرێمی كوردســتان‪،‬‬ ‫شــەڕی ناوخــۆ‪ ،‬ئاشــتەوایی‌و چارەســەری‬ ‫كێشــەكانیش‪ ،‬هەمووی دەزانن‪ .‬كە هەمووی‬ ‫دەرســی گەوهــەر بەگەوهەری (‪ )25‬ســاڵی‬ ‫رابردوومانە‪ ،‬لەمێژوودا‪..‬‬ ‫هــەر حزبێكــی سیاســی‌و هەر كەســێك‬ ‫خــۆی بەسیاســی بزانێت‪ ،‬ئەم (‪ )25‬ســاڵە‬ ‫هەڵبســەنگێنێت‪ ،‬بــۆی دەردەكەوێــت‪ ،‬كــە‬ ‫ئەگــەر هێــزە كوردســتانییەكان‪ ،‬بتوانــن‬ ‫رێككەوتن لەنێوان خۆیاندا بكەن‌و ئااڵی سپی‬ ‫لەبەرامبەر هیچ كێشــەیەك بــەرز نەكەنەوە‪،‬‬ ‫دەتوانــن دەرفەتــی مێژوویــی بقۆزنــەوە‪،‬‬ ‫هەروەكــو چۆن لەهەلومەرجــی بابەتی دوای‬ ‫رزگاركردنی كوەیت‪ ،‬دەرفەتمان قۆســتەوەو‬ ‫بەرەی كوردســتانی راپەڕینمان كرد‪ ،‬پاشان‬ ‫هەڵبــژاردن كــراو پەرلەمــان و حكومەتــی‬ ‫هەرێم دامەزراو هەرێمی كوردســتانیش‪ ،‬بوو‬ ‫بەكوردستانی فیدراڵ‪.‬‬ ‫كاتێكیــش شــەڕی ناوخــۆ روویــدا‪،‬‬ ‫لەبەرئەوەی سیاسەتی نێودەوڵەتی گۆڕابوو‪،‬‬ ‫لەبەرئەوەی بەرژەوەندی سیاسی نێودەوڵەتی‬ ‫هاتبووە رۆژهەاڵتی ناوەڕاست‪ ،‬كوردستانیش‬ ‫ببوو بەژمارەیەك لەژمارەكانی هاوكێشەكانی‬ ‫ناوچەكــە‪ ،‬بۆیە شــەڕی ناوخــۆش كە كرا‪،‬‬ ‫بەهەمــوو خراپەكانییەوە‪ ،‬رۆژئاوا دەســتیان‬ ‫لەكــورد بەرنــەدا‪ .‬نــەك رۆژئــاوا دەســتی‬ ‫لێبەرنەدایــن‪ ،‬بەڵكو ئــەوە ئەمریكا بوو‪ ،‬كە‬ ‫لە توركیا‪ ،‬ئێران هەوڵی چارەســەری دەدرا‪،‬‬ ‫لەناوخۆشــماندا هەوڵــی زۆرمانــداو ســودی‬ ‫نەبــوو‪ ،‬تــا لەســاڵی (‪ )1998‬لەئەمریــكا‪،‬‬ ‫رێكەوتنی واشنتۆن ئیمزاكرا‪..‬‬ ‫رێكەوتنی واشــنتۆنیش‪ ،‬رێككەوتن نەبوو‬ ‫بــۆ ئەوەی تەنهــا یەكێتیی‌و پارتی ئاشــت‬ ‫بكەنــەوە! بەڵكــو رێككەوتنەكــە بۆ ئەوەش‬


‫ذمارة (‪ )610‬دوشةممة ‪2017/5/15‬‬

‫بــوو كــە كوردســتان بكرێــت بــە مەیدانی‬ ‫كۆكردنــەوەی هەموو ئۆپۆزســیۆنی عیراق‪،‬‬ ‫بۆ روخاندنی ســەدام‪ ،‬گەوهــەر‌و رەهەندی‬ ‫رێككەوتنەكــە بــۆ ئەوەبوو‪ ،‬هــەروەك چۆن‬ ‫لەدواتردا هەرواش دەرچوو‪.‬‬ ‫هــەروەك دەزانن لەدواتــردا عیراق‪ ،‬بەرەو‬ ‫چ گۆڕانكارییەك رۆیشت‌و ئەمریكاش‪ ،‬یاسای‬ ‫رزگاری عیراقی لەسەردەمی سەرۆك كیلنتۆن‬ ‫ئیمــزا كــردو ئیتــر ئۆپۆزســیۆنی عیراقــی‪،‬‬ ‫بەهــۆی یەكێتیــی‌و پارتییــەوە‪ ،‬هەموویان‪،‬‬ ‫بەبــێ‌ جیاوازی‪ ،‬توانیان لەدەوری پرســێكی‬ ‫گەورە بەپشــتوانی نێودەوڵەتی هەرێمایەتی‬ ‫كۆببنەوەو سەرەنجامیش‪ ،‬حكومەتی عیراق‪،‬‬ ‫كە لێی درا‪ ،‬ئۆپۆزسیۆنی عیراق‪ ،‬وەكو ئێمە‬ ‫كە لەكوردســتان ئامادەبوویــن‪ ،‬دەرفەتەكە‬ ‫قۆزرایەوەو ئەوەش هەلومەرجی دووەم بوو‪،‬‬ ‫كە قۆستمانەوە‪.‬‬ ‫چونكــە هەلومەرجــی بابەتــی یەكــەم‪،‬‬ ‫لــەدوای داگیركردنی كوەیت دێتە پێشــەوە‪،‬‬ ‫كــە لەكوردســتان دەتوانیــن یــەك بگرین‌و‬ ‫بەرەی كوردســتانی دروست بكەین‌و خۆمان‬ ‫بۆ ئەگەری راپەڕین ئامادە بكەین‪..‬‬ ‫هەلومەرجــی دوەمیــش‪ ،‬لــەدوای لێدانی‬ ‫عیــراق دێتە پێشــەوە‪ ،‬خۆمــان ئامادەكرد‪،‬‬ ‫چوینــە بەغــدادو دەســتورمان نوســی‌و‬ ‫فیدراڵیش لەدەستوردا‪ ،‬چەسپێنرا‪..‬‬ ‫بۆیــە‪ ،‬دەتوانین بڵێین‪ ،‬كــە هەلومەرجی‬ ‫بابەتــی زۆر زۆر گرنگــە‪ ،‬چونكــە ئەگــەر‬ ‫هەلومەرجــی بابەتــی نەبێــت‪ ،‬ئەســتەمە‪،‬‬ ‫بەهێــزی خۆیــی بتوانیــت ســەركەوتنی‬ ‫ســتراتیجی بەدیبهێنیــت‪ !..‬دەتوانــی‬ ‫ســەركەوتنی لۆكاڵی بەدیبهێنیــت‪ ،‬بەرگری‬ ‫بكەیت‌و درێژە بەخەبات‌و مقاوەمەت بدەیت‪،‬‬ ‫بــەاڵم هەلومەرجی بابەتی كــە دەگۆڕدرێت‪،‬‬ ‫هاوكێشــەكان هەموو دەگۆڕن‌و وەرچەرخانی‬ ‫سیاســی روودەدات‪ ،‬هەروەكو چۆن لەساڵی‬ ‫(‪ )1991‬و لەساڵی (‪)2003‬ش رویدا‪..‬‬ ‫ســەركەوتن‌و دەســتكەوتەكانی ســاڵی‬ ‫(‪ )1991‬دەزانــن چییــە؟ ســەركەوتن‌و‬ ‫دەســتكەوتەكانی ســاڵی (‪)2003‬ش دەزانن‬ ‫چییە‪.‬‬ ‫ئــەوەی دەمێنێتــەوە‪ ،‬ئەوەیە كە ئێســتا‬ ‫بۆچــی باســی ریفرانــدۆم دەكەیــن‌و بــۆ‬ ‫بڕیارمانــداوە ریفرانــدۆم بكەیــن؟! بۆچــی‬ ‫سوورین لەســەر ئەوەی ریفراندۆم لەتەواوی‬ ‫باشوری كوردستان‪ ،‬ئەنجامبدرێت‪ .‬بۆ؟‬ ‫لەبەرئــەوەی كــورد (‪ )96‬ســاڵە بوویــن‬ ‫بە بەشــێك لەدەوڵەتی عیراق‪ ،‬كە لەســاڵی‬ ‫(‪ )1921‬دامــەزراوە‪ ..‬ئــەم (‪ )96‬ســاڵە‪،‬‬ ‫(‪ )37‬ســاڵیان حوكمڕانــی پاشــایەتی‬ ‫عیراقمان قبوڵ كردووە‪ ،‬كە سەر بە بەریتانیا‬ ‫بــووە‪ .‬كاتێكیش پاشــایەتی روخا‪ ،‬كۆماری‬ ‫و عەبدولكەریم قاســم هاتن‪ .‬پارتی بەهەموو‬ ‫هێزی خۆی پشــتیوانی عەبدولكەریم قاسمی‬ ‫كــرد‪ ،‬بەڵكــو هاوبەشــی كــورد و عــەرەب‬ ‫لەدەستوری عیراق بنوسرێت‪ ..‬ئەوەش نوسرا‬ ‫(االكراد والعرب‪ ،‬شــركاء فی هذا الوطن)‪..‬‬ ‫بۆ ئاگاداریشــتان وشەی «االكراد» هەڵەیە‪.‬‬ ‫ئەگەرچی زۆرجار برا عەرەبەكان‌و هێشــتاش‬ ‫لەئەدەبیاتی هەندێك لەحزبەكان دەبیستین‪،‬‬ ‫دەنوسن «االكراد»‪ !..‬بەاڵم ئێمە «االكراد»‬ ‫نیــن‌و كوردین‪ ..‬كوردیش نەتەوەیە‪ ..‬چونكە‬ ‫«االكــراد» لەزمانی عەرەبــی‪ ،‬واتە (جمعی‬ ‫قلــە) بەاڵم كــورد (جمعــی كثرە)یە‪ ،‬كورد‬ ‫نەتەوەیــە‪ ،‬هەروەكو چۆن عــرب (االعراب)‬ ‫نییە! وەكو تورك (اتراك) فارس (فورســی‬ ‫مەجــوس) نییــە! كوردیــش هــەروا گەلــی‬ ‫كوردین‪..‬‬ ‫بەاڵم نــە نەبووین بەهاوبــەش لەعیراقدا‪،‬‬ ‫بەڵكو خۆتان دەزانن عەبدولكەرســم قاســم‬ ‫بەرەو الدان رۆیشــت‌و لەدوا سەرەنجامیشــدا‬ ‫شۆڕشــی ئەیلــول ســەریهەڵدا‪ ..‬شۆڕشــی‬ ‫ئەیلولیــش هەتا ســاڵی (‪ )1970‬بــەردەوام‬ ‫دەبێــت‌و چی حكومەت دەگۆڕدرێت‪ ،‬هیچیان‬ ‫ئامادەنەبوون‪ ،‬مافــی ئۆتۆنۆمی بەدیبهێنن‪.‬‬ ‫بەاڵم بۆ ئامادەنابن‪ ،‬ئەومافە بەدیبهێنن؟‬ ‫لێــرەوە دەمــەوێ‌ خاڵێكــی جەوهەریتان‬ ‫بــۆ رونبكەمەوە‪ ،‬ئەویش ئەوەیــە‪ ،‬كە چوار‬ ‫مافی سیاســی بۆ گەالن هەیــە‪ ،‬ئەوانیش‪:‬‬ ‫مافەكانی المەركــەزی‪ ،‬ئۆتۆنۆمی‪ ،‬فیدراڵی‌و‬

‫كۆنفیدراڵی یان دەوڵەت دامەزراندن‪..‬‬ ‫مافەكانــی تــر‪ ،‬المەركەزیــی‪ ،‬ئۆتۆنۆمی‪،‬‬ ‫فیدراڵــی بەشــێكن لەدیموكراســی‪ .‬ئەگــەر‬ ‫دیموكراســی هەبــێ‌‪ ،‬ئەومافانــە دێنــەدی‪.‬‬ ‫بەپێچەوانەشــەوە ئەگەر دیموكراســی نەبێ‌‪،‬‬ ‫ئــەو مافانــە نابێ‌‪ .‬بــەاڵم كــورد بەدرێژایی‬ ‫مێژوو‪ ،‬هەر لەســەردەمی شێخ مەحمودەوە‪،‬‬ ‫كورد ســواڵمان لەســواڵكەر كردووە! داوای‬ ‫دیموكراســیمان لەحكومەتی نادیموكراســی‬ ‫كردووە! ئەو دەوڵەتانە خۆیان نادیموكراسی‬ ‫بــوون‪ ،‬بــەاڵم پێمانوتــوون دیموكراســی‬ ‫بــدەن بەئێمە‪ !..‬بۆیە ســەراپا‪ ،‬ســتراتیجی‬ ‫ئۆتۆنۆمــی هەڵەبــووە‪ !..‬چونكە نــە لەهیچ‬ ‫كام لــەو واڵتانەی كوردســتانیان بەســەردا‬ ‫دابەشــكراوە‪ ،‬دیموكراســی نەبــووە‪ .‬نــە‬ ‫لەعیــراق‪ ،‬نــە لەتوركیــا‪ ،‬نە لەســوریا و نە‬ ‫لەئێرانیــش‪ ..‬بۆیە لــەدوای جەنگی یەكەم‪،‬‬ ‫هەتا ئێستا‪ ،‬هەر حزبیك باسی ئۆتۆنۆمیمان‬ ‫كردبێت‪ ،‬لەڕاســتیدا چارەســەرێكی ناچاری‬ ‫چاكسازیی بووە‪ ،‬چارەسەرێكی شۆڕشگێرانە‬ ‫نەبــووە‪ ،‬ئینجا ئەو مافەشــیان نەداوینەتێ‌‪.‬‬ ‫ئەگەرچــی نــە فیدراڵی‪ ،‬نە ســەربەخۆیمان‬ ‫داوا نەكــردووە‪ ،‬بەڵكــو ئۆتۆنۆمیمــان داوا‬ ‫كــردووە‪ ،‬كــە ســێهەمین مافــە‪ .‬بــەاڵم ئەو‬ ‫حكومەتانــە‪ ،‬ســێهەمین مافیشــیان پــێ‌‬ ‫رەوانەبینین‪ .‬ئێمەش دانوستاندن‪ ،‬شۆڕش‪!..‬‬ ‫دانوســتاندن‪ ،‬شۆڕش‪ !..‬ئۆتۆنۆمیش نەزۆك‬ ‫دەرچــوو‪ ،‬خواردنێكــی نەكڵۆك بــوو‪ .‬هەتا‬ ‫لەسەرەنجامدا ستراتیجەكەمان گۆڕی‪ .‬لەبەر‬ ‫ئەوەی (‪ )37‬ســاڵ پاشــایەتی‪ )10( ،‬ساڵ‬ ‫حكومەتــی نیشــتمانی‪ ،‬لەســاڵی (‪)1968‬‬ ‫یــش بەعــس دێــت‪ )35( ،‬ســاڵ حزبــی‬ ‫ئیشــتراكی‪ ،‬نەتەوەیــی‪ ،‬كاتێك ئــەوە تەواو‬ ‫دەبێت‪ )2003( ،‬هەتا ئێستا كە (‪)2017‬یە‪،‬‬ ‫چواردە ســاڵە حكومەتی فیدراڵی لەعیراقدا‬ ‫هەیە‪ ،‬بەاڵم ئەوە حاڵەكەمانە‪ ،‬كە بەدەســت‬ ‫حكومەتــی فیدراڵییــەوە هەمانە‪ !..‬هێشــتا‬ ‫كێشــەی گەورەمان هەیەو هێشتا گفتوگۆمان‬ ‫لەســەر ئەوەیە‪ ،‬كــە موچەمان دەدەیتێ‌ یان‬ ‫نــا؟ بودجەمــان دەدەیتــێ‌ یان نا؟ لەســەر‬ ‫نــەوت‪ ،‬غــاز‪ ،‬جێبەجێكردنــی دەســتور‪،‬‬ ‫پێشمەرگە كێشەی لەگەڵمان هەیە‪.‬‬ ‫ئەگەرچی ســوپای عیراق دەشــكێ‌‪ ،‬بەاڵم‬ ‫پێشــمەرگە ســەردەكەوێ‌‪ ،‬داعــش چــەك‌و‬ ‫تفاقی ســوپای عیــراق بەتااڵن دەبەن‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئامادەنەبــوو چەك بــدات بەپێشــمەرگە بۆ‬ ‫ئەوەی ئەو شكستەی سوپای عیراق‪ ،‬قەرەبوو‬ ‫بكاتــەوە‪ !..‬ئــەم عەقڵییــەت‌و حوكمڕانییە‪،‬‬ ‫دەبێ‌ زۆر دیقەتی تێــدا بەكاربهێنین! ئەگەر‬ ‫خۆمــان هەڵەمــان كــردووە‪ ،‬دەبــێ‌ لەنێوان‬ ‫خۆمــان دابنشــین‌و هەڵەكانــی خۆمان چاك‬ ‫بكەیــن‪ .‬بــەاڵم ئایــا هەڵەكانــی ئێمــە بایی‬ ‫ئەوەیــە كە نانمان ببــڕن؟! هەڵەكانمان بای‬ ‫ئەوەیە كە دەســتور جێبەجــێ‌ نەكەن؟ یان‬ ‫ســنوری كوردستان دیاری نەكەن؟ مووچەی‬ ‫پێشمەرگەو دەزگاكانی ئاسایشی كوردستان‬ ‫نــەدەن؟ بەكورتــی لەنەوتــەوە بــۆ جــەوت‬ ‫كێشەمان لەگەڵ عیراق هەیە!‬ ‫تەنانــەن كــەم دانوســتاندن هەیــە‪ ،‬كــە‬ ‫حزبــە كوردســتانییەكان چووبنــە بەغــدادو‬ ‫بەنــدە ئەندامی وەفدەكــە نەبووبم‪ .‬تەنانەت‬ ‫زۆربــەی وەفدەكانــی یەكێتیــی لەدوو ســێ‌‬ ‫ســاڵی رابردوو خۆم سەرپەرشــتیمكردووە‪،‬‬ ‫دانوستاندنمان كردووە‪ ،‬بەڵكو چەند جارێك‬ ‫بەســەرۆك وەزیرانی عیراقم وتووە‪ ،‬قەیران‌و‬

‫تایبەت‬

‫كێشەمان هەیە‪ ،‬تەنها موچەی مامۆستایانی‬ ‫كوردســتان بــدە‪ ،‬بامندااڵنی كــورد‪ ،‬بێبەش‬ ‫نەبن لەخوێندن‪ .‬بەاڵم ئێستاو ئەوساش ئەو‬ ‫جێبەجێــی نەكــرد‪ .‬لەكاتێكــدا ئەومووچەیە‬ ‫بــۆ عیــراق هیــچ نییە‪ ..‬كــە پــارەی تەنها‬ ‫ســەعاتێكی بەرمیلــە نەوتەكانــی عیراقە‪..‬‬ ‫كوردســتان‪ ،‬لەگــەڵ لەبارودۆخێكــی ئاوادا‬ ‫لەگــەڵ عیراقین‪ ،‬كە (‪ )96‬ســاڵەو هێشــتا‬ ‫ئەوەش كێشەكانمانە!‬

‫چاوەڕوانكردن لەم هەلومەرجەدا‪ ،‬زۆر‬ ‫مەترسیدارە‬

‫دیســانەوە دێمەوە ســەر ئەو پرســیارەی‬ ‫كــە ئێســتا بــۆ داوای ریفرانــدۆم دەكەین؟‬ ‫لەبــەر ئــەوەی هەلومەرجێــك لەرۆژهەاڵتی‬ ‫ناوەڕاست هاتۆتە پێشــەوە‪ ،‬ئەویش ئەوەیە‬ ‫داعــش كێشــەی گــەورەی دروســت كــردو‬ ‫ســەرەنجام دانوســتاندنێكی تــازە لەنــاو‬ ‫دەوڵەتە گــەورەكان‌و دەوڵەتانی هەرێمایەتی‬ ‫دەستیپێكردووە‪ ،‬بەناوی كۆنگرەی ئەستانەو‬ ‫جنێڤ‪ .‬ئەم دانوستاندنە كێ‌ لەناویایەتی؟‬ ‫ئەم دانوستاندنە روسیاو‪ ،‬ئێران‪ ،‬توركیا‪،‬‬ ‫سوریا‌و ئۆپۆزسیۆنی سوریا لەناویایەتی‪ ،‬كە‬ ‫پێنج هێزی سەرەكین‌و كوردیش وەكو میوان‬ ‫دەبەن! لەناو كوردیشــدا پەیەدە لەرۆژئاوای‬ ‫كوردســتان نابەن‪ .‬بەڵكو ئەنەكەسە دەبەن‪.‬‬ ‫قەینــا هــەر قبوڵمانــە‪ ..‬كــوردەو لەوێیــە‪.‬‬ ‫بــەاڵم لــەوێ‌ ناهێڵن كۆنگــرەی رۆژنامەوانی‬ ‫ببەســتن‌و قســە بكــەن‌و باســی مەســەلەی‬ ‫كورد بكەن‪ .‬بەئاشــكرا بۆ بانگی كۆنگرەیان‬ ‫دەكەن‌و دەمیشــیان دادەخــەن! خۆ ئێمەش‬ ‫هێلكە رەنگ ناكەین‪ ،‬بەڵكو لێپرســراوین لەم‬ ‫میللەتە‌و كۆمەڵێك حزبی سیاسی گەورەین‪.‬‬ ‫كاتێكیــش دەبینیــن كۆنگــرەی نێودەوڵەتی‬ ‫هەیەو واڵتانی هەرێمایەتی لەناو كۆنگرەكەن‌و‬ ‫كێشــەی كوردیــش‪ ،‬نەبــووە بەكێشــەیەكی‬ ‫ستراتیجی‪ ،‬كە پێویســتە چارەسەر بكرێت‪،‬‬ ‫هەقــی خۆمانە نیگــەران بین‪ .‬هەقی خۆمانە‬ ‫بترسین‪ .‬ئەگەر شــەڕی داعش‌و رزگاركردنی‬ ‫موسڵ تەواو بوو‪ ،‬دەوڵەتی عیراق سوپاكەی‬ ‫دروســت دەكاتەوەو رێككەوتنی هەرێمایەتی‬ ‫و نێودەوڵەتی دروســت دەبێت‌و كێشــەكانی‬ ‫دەوڵەتە هەرێمایەتییەكان‪ ،‬یان كۆتایی دێت‌و‬ ‫رێككەوتنی تازە دەكەن؟ یان ئەم كێشانەی‬ ‫ئێســتایان نامێنێــت‌و خۆیان بــۆ قۆناغی تر‬ ‫ئامــادە دەكــەن! هــەر چۆنێك لــەم دۆخەو‬ ‫هەلومەرجەكــە دەڕوانیــن‪ ،‬ئەگــەر كورد بیر‬ ‫لەوە نەكاتەوە‪ ،‬بۆ قۆناغی نوێی سیاســەت‪،‬‬ ‫بــۆ هــەر ئەگــەرو گۆڕانكارییــەك كــە دێتە‬ ‫پێشەوە‪ ،‬بۆ هەر گۆڕانكارییەك لەسیاسەتی‬ ‫نێودەوڵەتی‌و هەرێمایەتی‪ ،‬ئەگەر كورد خۆی‬ ‫رووداو دروســت نەكات‌و لەناو هاوكێشــەكان‬ ‫كاراكتــەر نەبین‪ ،‬تەنها چاوەڕێی رووداوەكان‬ ‫بین‪ ،‬كە رێككەوتنی نێودەوڵەتی‌و هەرێمایەتی‬ ‫رویــدا‪ ،‬میللەتەكەمــان‪ ،‬نەتەوەكەمــان‪ ،‬كە‬ ‫رێككەوتنەكان ئیمزا كرا‪ ،‬ئەوا بەهیچ هێزێك‬ ‫رێككەوتنی هەرێمایەتــی‌و نێودەوڵەتی هەتا‬ ‫(‪ )25‬ســاڵی تر ناگۆڕدرێت! ئایا رێككەوتنی‬ ‫جەزائیرمان پێ‌ گۆڕدراوە‪ ،‬نەخێر‪ ..‬لۆزانمان‬ ‫پــێ‌ گــۆڕا؟ ســەعد ئابادمــان پــێ‌ گــۆڕا؟‬ ‫نەخێر‪ ..‬لە ســەردەمی پێش جەنگی یەكەم‪،‬‬ ‫رێككەوتنەكانــی ئــەرزرووم‪ ،‬زەهــاوی یەك‌و‬ ‫دوو‪ ،‬كە هەمووی لەســەر الشەی كورد بوو‪،‬‬ ‫پێمان گۆڕدران؟ نەخێر‪ ..‬شــەڕی چاڵدێران‌و‬

‫دابەشــكردنی كوردستان چووە سەر یان نا؟‬ ‫بێگومــان ئەمەش دەچێتە ســەر‪ .‬بۆیە پێش‬ ‫ئەوەی چاوەڕێــی قەدەرێكی نەخوازراو بین‪،‬‬ ‫دەبێ‌ حزبەكانی كوردســتانی‪ ،‬ستراتیجێكی‬ ‫تازەمان هەبێت‌و هەوڵبدەین ئەو هاوكێشەیەی‬ ‫كــە خەریكە لەناوچەكە قاڵــب دەگرێت‪ ،‬كە‬ ‫خەریكــە رێككەوتنــی تــازەی لەناوچەكەدا‬ ‫بــۆ دەكرێت‪ ،‬دەبێ‌ كاراكتەر‪ ،‬یان بەشــێكی‬ ‫كاریگــەری گۆڕانكارییــەكان‌و چارەســەری‬ ‫ستراتیجی بین لەناوچەكەدا‪..‬‬ ‫نابــێ‌ چــاوەڕێ‌ بیــن چــی دەكــەن‌و‬ ‫چیمــان پێدەڵێــن‪ ،‬چونكــە چاوەڕوانكــردن‬ ‫لــەم هەلومەرجــەدا‪ ،‬زۆر مەترســیدارە‪،‬‬ ‫بەپێچەوانەوە خۆئامادەكردن‪ ،‬لەچوارچێوەی‬ ‫خۆئامادەكردنــی باشــتر بــۆ گۆڕانكارییەكی‬ ‫شــیاوتر‪ ،‬لەناوچەكەدا‪ ،‬كاریگــەری بۆ كورد‬ ‫باشــە‪ .‬ئەمــەش بەچــی دەكرێــت؟ بــەوە‬ ‫دەكرێــت‪ ،‬تــازە تــازە بەدەوڵەتــی عیــراق‬ ‫بڵێــن مــادەی (‪ )140‬جێبەجــێ‌ بكات؟! ئێ‌‬ ‫جێبەجێی نــاكات‪ .‬یان پێی بڵێین‪ :‬پابەندی‬ ‫دەســتور بە؟ دیــارە پابەند نابێــت! نەتەوە‬ ‫یەكگرتــووەكان (‪ )14‬ســاڵە نەهاتووە بێت‬ ‫بەچاودێــری جێبەجێكردنی مــادەی (‪!)140‬‬ ‫تەنهــا لــەدوورەوە راپۆرت بــەرز دەكاتەوەو‬ ‫هەندێك جیــاوازی دەڵێت‪ .‬ســوپاس‪ ،‬بەاڵم‬ ‫نەبۆتە چاودێرێكی تەواو بۆ ئەوەی دەســتور‬ ‫جێبەجێ‌ بكرێت‪ ..‬یــان نەبوو بەچاودێرێكی‬ ‫تــەواو بۆ ئــەو كێشــانەی لەعیراقــدا هەیەو‬ ‫چارەســەر بكرێت‪ ،‬دیاریشــە كە رێككەوتنی‬ ‫نێودەوڵەتــی كرا‪ ،‬نەتــەوە یەكگرتــووەكان‬ ‫پیرۆزبایــی لێدەكەن! دەیســەلمێنن‪ .‬كاتێك‬ ‫نەتەوە یەكگرتووەكان‌و ئەنجومەنی ئاسایش‬ ‫ســەلماندیان‪ ،‬ئەوكاتە چیمان پێدەڵێن؟ هەر‬ ‫ئەوەندەمــان پێدەڵێن‪ :‬ئێــوە جەنگاوەرێكی‬ ‫باش بوون و دەســتتان خۆشبێت! دەستمان‬ ‫خۆش نەبێت باشــە! چونكە كورد جەنگاوەر‬ ‫نەبوویــن بــۆ شــەڕی داعش‪ ،‬بەڵكــو پێش‬ ‫شــەڕی داعــش‌و قاعیــدەش هــەر هەبووین‪.‬‬ ‫پێش تاڵیبان هەبووین‪ ،‬لە شێخ مەحمودەوە‬ ‫هەیــن‪ ،‬لەهەمــوو راپەڕینەكانــدا هەبوویــن‪.‬‬ ‫لەشۆڕشــی ئەیلول و شۆڕشی نوێشدا هەین‪.‬‬ ‫بۆچــی هەیــن؟ بــۆ بەدیهێنانی ســتراتیجی‬ ‫نەتەوەكەمــان و بەدیهێنانی مافی چارەنوس‬ ‫لەكوردســتاندا هەیــن‪ .‬كەوابــێ‌ ئێســتا كە‬ ‫(‪ )96‬ســاڵ بەســەر دامەزراندنی حكومەتی‬ ‫عیراقــدا تێدەپەرێت (‪ )14‬ســاڵیش بەســەر‬ ‫تاقیكردنــەوەی عیراقی فیدراڵدا تێدەپەڕێت‪،‬‬ ‫هەقــی خۆمانــە‪ ،‬بڵێین‪ :‬لــەوە زیاتر چیتان‬ ‫لەئێمــە دەوێــت‪ .‬شــێخ مەحمــود وتــی‪:‬‬ ‫حكومەتی مەلەكیمان قبوڵەو مافمان بدەنێ‌‪،‬‬ ‫نەتاندا! كۆماری مەهابــاد وتی‪ :‬هاوپەیمانی‬ ‫ئەتڵەســمان قبوڵە‪ ،‬مافمان بدەنێ‌‪ .‬نەتاندا!‬ ‫بەیانی ئازار رێكەوتنمان لەگەڵ بەعس كرد‪،‬‬ ‫وتمــان ئۆتۆنۆمیمــان بدەنێ‌‪ ،‬هــەر نەتاندا!‬ ‫دانوســتاندنی (‪ )1984‬مــان كــردو وتمــان‬ ‫ئەمجــارە ئۆتۆنۆمی راســتەقینەمان بدەنێ‌‪،‬‬ ‫هــەر نەتانــدا! فیدراڵمان بەبێ‌ پرســی ئێوە‬ ‫راگەیاند‪ .‬لەســەرەتاوە هەموو ئۆپۆزســیۆنی‬ ‫عیراقی‪ ،‬قبوڵی نەدەكرد‪ ..‬بۆخۆم لەكۆنگرەی‬ ‫ئۆپۆزسیۆن بووم لەساڵی (‪ )1992‬لەڤییەنا‪،‬‬ ‫هیــچ حزبێكی ئۆپۆزســیۆنی عیراقی قبوڵی‬ ‫نەدەكرد‪ ،‬یەكالیەنە لەباشــوری كوردستان‪،‬‬ ‫بەبێ‌ ناوەندی بەغداد فیدراڵمان راگەیاندووە‪.‬‬ ‫بــەاڵم دواتــر قبوڵیان كردو پشتیشــیان پێ‌‬ ‫بەست‪.‬‬

‫‪info_chawder@yahoo.com‬‬

‫جارێكی تر‪ ،‬میللەتەكەمان گورگان‬ ‫خواردوو بكەین؟!‬

‫كاتێك سەدام دەڕوخێت‪ ،‬فیدراڵ دەبەینە‬ ‫دەستور و دەستورتان لەگەڵ دەنوسینەوە‪،‬‬ ‫عیراقتان لەگەڵ دادەمەزرێنینەوە‪ ،‬جەنابی‬ ‫مــام جــەالل و جەنابی مەســعود بارزانی‪،‬‬ ‫لەدوای هەفتەیەك لەروخانی بەعس‪ ،‬دەچنە‬ ‫بەغداد‪ .‬مام جــەالل ماڵێكی بەكر ‌ێ گرت‌و‬ ‫كاك مەســعودیش چووە هۆتێل ســندبادو‬ ‫بەحزبــە عیراقــی و ئەمریكییەكانیان وت‪:‬‬ ‫هاتویــن عیراقێكی نوێی فیدراڵیتان لەگەڵ‬ ‫دابمەزرێنیــن‪ .‬دوای دانوســتاندنێكی زۆر‬ ‫كەبریمــەر نەیدەدا‪ ،‬كێشــەی بۆ دروســت‬ ‫دەكردیــن‪ ،‬نەیاندەهێشــت كەركــوك‪،‬‬ ‫خانەقین‪ ،‬شەنگال بخەینە سەركوردستان‌و‬ ‫رێگەیــان لێگرتیــن‌و هــەر بەرگەمان گرت‪.‬‬ ‫سەرەنجام ئەوە ئەم حكومەتە (‪ )14‬ساڵە‬ ‫لەسەر حوكمە‪ .‬ئێستاش تازە بەتازە بەرەو‬ ‫رێككەوتنێكــی نێودەوڵەتــی‌و هەرێمایەتی‬ ‫دەڕۆیــن‌و بەروونــی دەیڵێم‪ :‬دەترســین‪!..‬‬ ‫لەچارەنوســی خۆمان دەترســین‌و ناتوانین‬ ‫دوای ســەد ســاڵ لەئەزمون‪ ،‬جارێكی تر‪،‬‬ ‫میللەتەكەمــان گــورگان خــواردوو بكەین‪.‬‬ ‫مافــی خۆمانە چۆن گەالنی تر داوای مافی‬ ‫دیموكراســی‌و چارەنوســی خۆیان دەكەن‪،‬‬ ‫ئێمــەش مافی خۆمانە هــەر گۆڕانكارییەك‬ ‫لەناوچەكە دێتەدی‪ ،‬پشــك‌و بەشی كورد‪،‬‬ ‫دەبــێ‌ زۆر زیاتــر بێ‌ لەو بەشــەی لەدوای‬ ‫جەنگی جیهانی یەكەم‪ ،‬بۆ كوردیان رەچاو‬ ‫كــردووە‪ .‬بۆیە دەبێ‌ ئــەم گۆڕانكارییانەی‬ ‫بەڕێوەیە‪ ،‬دەبێ‌ مافی كورد زیاتر بێ‌‪ ،‬نەك‬ ‫كەمتر‪ .‬تاقە شوێنیش كەدەتوان ‌ێ ئەم مافە‬ ‫دابیــن بكات‪ ،‬باشــوری كوردســتانە‪ .‬بۆیە‬ ‫مەســەلەی ریفرانــدۆم‪ ،‬هەرچۆنێــك لێكی‬ ‫بدەینەوە‪ ،‬هەقی خۆمانە‪.‬‬ ‫كۆتایــی قسەكەشــم ئەوەیــە‪ ،‬لــەدوای‬ ‫ئەنفــال‪ ،‬كــە هەلومەرجــی بابەتــی هاتــە‬ ‫پێشــەوە‪ ،‬توانیمــان راپەڕیــن بكەین‪ .‬كە‬ ‫هەلومەرجــی بابەتی گونجــاو و لەبار بوو‪.‬‬ ‫ئەمە یەك‪.‬‬ ‫واتا‪ :‬هەلومەرجــی بابەتی عیراق‪ ،‬خۆی‬ ‫نەدەگرتەوە‪ ،‬نەیدەتوانی ئیداری كوردستان‬ ‫بــكات‌و پێشــمەرگە هاتــە ناو شــارەكان‪،‬‬ ‫راپەڕین بوو‪ ،‬كاری خۆمان كرت‪.‬‬ ‫هەلومەرجــی بابەتــی دووەم‪ ،‬ئەوەبوو‪،‬‬ ‫كــە ســەدام روخــا‪ .‬ئیتر ســوپای عیراق‌و‬ ‫ئەمــن‌و موخابــەرات نەمــان‪ .‬رێگــەكان‬ ‫كرانەوەو ئۆپۆزســیۆنی عیراقی هەموومان‬ ‫هاتینە بەغــداد‪ .‬ئەوەمان كرد كە كردمان‪.‬‬ ‫ئــەوەش هەلومەرجێكــی تــری بابەتیــەو‬ ‫ســەرەنجامەكەی دەستور نوســراو فیدراڵ‬ ‫چەســپێنراو هاوبەشــی لەحكومەتەكەیــدا‬ ‫دەكەیــن‪ .‬ئەمــە دوو هەلومەرجــی بابەتی‬ ‫گونجاو بوو‪ ،‬قۆستمانەوە‪.‬‬ ‫بــەاڵم ئێســتا هەلومەرجــە بابەتییەكە‬ ‫ترســی تێدایــە‪ ،‬جیاوازە‪ ،‬ئەمە ســێهەمین‬ ‫هەلومەرجــی بابەتییــە‪ .‬هەلومــەرج هەیە‬ ‫لەبــارە‪ ،‬هەلومەرجــی بابەتیــش هەیــە‬ ‫نالەبارە‪ .‬ئەمجارە نالەبارەو ترسمان هەیە‪.‬‬ ‫رێككەوتنــی هەرێمایەتــی‌و نێودەوڵەتــی‪،‬‬ ‫لەســەر حســابی كــورد بكرێتــەوە‪ .‬وەكو‬ ‫رێككەوتنی جەزائیرو سنتۆ‪ ،‬وەكو پەیمانی‬ ‫لــۆزان‪ ..‬ئەگــەر كرا‪ ،‬كرا‪ ..‬بۆیــە ناتوانین‬ ‫ئــاوا بمێنینەوەو ناتوانیــن چیتر چاوەڕێی‬ ‫سەدەقەی سیاسی بین‪ .‬چونكە سەدەقەی‬

‫‪4‬‬

‫سیاسی مەترســیدارە‪ .‬ناكرێ‌‪ ،‬خێرمان پ ‌ێ‬ ‫بكــەن! میللەتێــك نین چیتــر خێرمان پ ‌ێ‬ ‫بشــێت‪ ،‬بەڵكــو دەب ‌ێ مافمان پێ‌ بشــێت‪.‬‬ ‫دەشــبێ‌ مافــەكان ســتراتیجی بــن نــەك‬ ‫تەكتیكــی‪ ..‬دەشــبێ‌ چارەنوسســاز بێت‪.‬‬ ‫نەك چاكســازی بێــت‪ .‬بۆیــە هەلومەرجی‬ ‫بابەتی ئەمجارە‪ ،‬دەب ‌ێ خۆمان خوڵقێنەری‬ ‫ئــەو هەلومەرجە بین‪ ،‬كــە دەتوانین تیایدا‬ ‫ریفرانــدۆم ئەنجامبدەیــن‌و ســەربەخۆیی‬ ‫بەدیبهێنین‪ .‬ئەمــەش زۆر زەحمەتە ئەگەر‬ ‫حزبــە سیاســییەكان لەنــاو خۆمانــدا‪ ،‬كە‬ ‫دوو قۆناغــە‪ ،‬یەكــەم‪ :‬دانوســتاندنێكی‬ ‫بــاش لەنێوان خۆمــان بكەیــن‌و كۆدەنگی‬ ‫نیشــتمانیی لەناو خۆماندا دروست بكەین‪.‬‬ ‫رەتكردنــەوەی دانوســتاندن لەالیــەن هەر‬ ‫حزبێكــەوە‪ ،‬هەڵەیەكــی گەورەیــە‪ .‬چونكە‬ ‫لەدانوســتاندا دەتوانیت هەمــوو مەرجێكی‬ ‫خۆت بــاس بكەیت‪ ،‬بەاڵم كــە رەتكرایەوە‬ ‫بــۆ كۆدەنگــی نیشــتمانی ئــەوە هەڵەیە‪.‬‬ ‫بۆیــە بەگەرمــی گفتوگۆكــردن بــۆ ئەوەی‬ ‫كێشە سیاســییەكانی حزبە سیاسییەكانی‬ ‫باشــور چارەســەر بكەین‪ ،‬مەرجی یەكەمی‬ ‫خــۆ ئامادەكردنە بۆ ئەوەی هاوكێشــەكان‬ ‫بگۆڕین‪.‬‬ ‫مەرجــی دووەمیشــی ئەوەیــە‪ ،‬كــە‬ ‫پەرلەمــان كارا بكەینــەوە‪ .‬كاركردنــەوەی‬ ‫پەرلەمان لەدوای ئاشــتەوایی نیشــتمانیی‪،‬‬ ‫خــۆ ئامادەكردنی شــیاوتر و یاســایی ترو‬ ‫دڵخۆشــتری كوردە‪ ،‬بۆئــەوەی دەرفەتەكە‬ ‫بقۆزێتــەوە‪ ،‬ئەگــەر دەرفەتەكــەش نالەبار‬ ‫بــوو‪ ،‬بــۆ ئــەوەی بتوانیــن بەیەكڕیــزی‪،‬‬ ‫بەیاســایی پەرلەمــان بتوانین‪ ،‬هەر پالنێك‬ ‫كە لەدژمان دەگێڕدرێت‪ ،‬تێكیبشكێنین‪.‬‬ ‫هەروەهــا هۆشــیاركردنەوەی نەتەوەیی‬ ‫لەپێنــاو ریفراندۆمدا كارێكی گرنگە‪ ،‬بۆچی‬ ‫ناوچــە كێشــە لەســەرەكان‪ ،‬لەســلێمانی‌و‬ ‫شــارەكانی تــری كوردســتان‪ ،‬لەهەڵەبجەو‬ ‫دهــۆك و هەولێــر گرنگتــرە كــە خۆیــان‬ ‫ئامادەبكــەن‪ ،‬هەتــا بەهەمــوو وزەی‬ ‫خۆیانــەوە بەشــداری ریفراندۆم بكەن‪ .‬بۆ؟‬ ‫لەبەر ئــەوەی حكومەتی عیراقــی‪ ،‬رێگەی‬ ‫نــەدا ریفراندۆم بكەین بۆ مــادەی (‪.)140‬‬ ‫بۆیــە دەبێ‌ قەرەبــووی بكەینەوە‪ .‬خەڵكی‬ ‫ئــەم ناوچەیەش دەبــێ‌ قەرەبووی بكاتەوە‬ ‫بڵێــت‪ :‬حكومەتــی عیراقــی‪ ،‬دەزانیــن بۆ‬ ‫ریفراندۆمتــان نەكــرد بــۆ مــادەی (‪.)140‬‬ ‫چونكــە دەتانزانــی زۆرینــەی خەڵــك‬ ‫لەگەڵ كوردســتانە‪ .‬ئەوەتــا لەریفراندۆمی‬ ‫كوردســتانی‪ ،‬دەنگ بەكوردستان دەدەین‌و‬ ‫زۆرینــەی خەڵك لەگەڵ كوردســتانی بوون‬ ‫و دەیســەلمێنین حكومەتی عیراقی مانۆڕی‬ ‫كردووە لەگەڵماندا‪ .‬تەنها ئەو چەكەشــمان‬ ‫بەدەســتەوە مــاوەو تكاتــان لێدەكەیــن‪،‬‬ ‫خەڵكی ناوچە كێشە لەسەرەكان‪ ،‬خانەقین‪،‬‬ ‫جەلەوال و ســەعدیە‪ .‬مەندەلی‪ ،‬قەرەتەپە‪،‬‬ ‫جەبــارە‪ ،‬كەركــوك‪ ،‬هەتا شــەنگال‪ ،‬دەب ‌ێ‬ ‫لەمە تێبگەیــن‪ .‬عەرەب‪ ،‬كاكەیی‪ ،‬توركانی‬ ‫ئــەم ناوچەیــەش لــەوە تێبگــەن‪ ،‬یــان‬ ‫عیراقــی فیدراڵ‪ ،‬كــە دەبێ‌ مافــی فیدراڵ‬ ‫بەكورد بــدات‪ ،‬هەتا دەوڵەتی ســەربەخۆ‪،‬‬ ‫ئەوكاتــە ئێوەی عــەرەب‪ ،‬كە كــورد نین‪،‬‬ ‫لەكوردســتانێكی دیموكراتدا باشتر دەژین‪،‬‬ ‫نــەك لەعیراقێكــی تائیفیدا! كە دەســتور‬ ‫جێبەجــێ‌ ناكات‪ .‬كە بەئاســانی كێشــەی‬ ‫شــیعەو سوننە چارەســەر نابێت‪ .‬باشترین‬ ‫گرەنتیــش بۆ بــرا عــەرەب‌و توركمانەكان‬ ‫كــە لەناوچــە كێشــە لەســەرەكان دەژین‪،‬‬ ‫ئەوەیە چارەنوســی خۆیان بەكوردستانەوە‬ ‫ببەســتنەوە‪ .‬چونكە ئەگــەر مادەی (‪)140‬‬ ‫جێبەجــێ‌ بكرێت‪ ،‬هــەر لەبەرژەوەندیتانە‪،‬‬ ‫ئەگــەر ریفراندۆم و دەوڵەتی ســەربەخۆش‬ ‫بەدیبێت‪ ،‬هــەر لەبەرژەوەندیتانە‌و دڵنیابن‪.‬‬ ‫ئەوەتــا پێنــج ســاڵە كەركــوك ئیــدارە‬ ‫دەكەیــن‪ ،‬مافی عەرەبێــك‪ ،‬توركمانێكمان‬ ‫پێشــێل نەكــرد‪ .‬جەلەوالمــان رزگار كردو‬ ‫تەســلیم بەخەڵكەكەیمــان كــردەوە‪ ،‬بڕۆن‬ ‫بزانــن چەند بەخۆشــییەوە دەژین‪ .‬ئەوەش‬ ‫جیــاوازی ســەعدیەو جەلەوال‪ .‬كــە هەموو‬ ‫(‪ )10‬كیلۆمەتــر دوورن لەیەكتــر‪ .‬بــەاڵم‬ ‫جەلــەوال‪ ،‬حكومەتــی هەرێــم ئاســایش و‬ ‫ســەقامگیرییەكەی دەپارێزێــت‌و ئــەوەش‬ ‫سەعدییە‌و بزانن جیاوازییەكەی چەندە‪.‬‬ ‫ئەگەر ســەعدییە باشــترە‪ ،‬با جەلەوالو‬ ‫خانەقینش بخەینە سەر سەعدییە؟! ئەگەر‬ ‫جەلەوالو خانەقین باشــترن‪ ،‬با سەعدییەو‬ ‫جەالوال بخەینە سەر خانەقین‪.‬‬


‫راپۆرت‬

‫ذمارة (‪ )610‬دوشةممة ‪2017/5/15‬‬

‫‪info_chawder@yahoo.com‬‬

‫‪5‬‬

‫تا ئێستا چەندین پێشنیازو نێوەندگیرییان بۆ كاراكردنەوەی پارلەمان رەتكردۆتەوە‬

‫“كاتی ئەوەیە‪ ،‬گۆڕان‌و پارتی روبەڕوو كێشەكانیان‬ ‫چارەسەر بكەن”‬ ‫چاودێر– رێبین حەسەن‪:‬‬ ‫تائێســتا هەریەكە لە پارتی دیموكراتی‬ ‫كوردســتان‌و بزوتنــەوەی گــۆڕان چەندین‬ ‫نێوەندگیــری‌و پێشــنیازی جیاوازیــان بــۆ‬ ‫چارەسەركردنی كێشەكانیان رەتكردۆتەوە‪‌،‬و‬ ‫هەریەكەیــان لەســەر بۆچونەكانی خۆیان‬ ‫ســورن‌و ئامادەی هیچ جۆرە سازشكردنێك‬ ‫نیــن‪ ،‬بەتایبــەت ئەو پێشــنیازو پرۆژانەی‬ ‫كــە یەكێتــی بەمەبەســتی كاراكردنەوەی‬ ‫پارلەمــان داویەتی بــە هەردووالیان‪ .‬بۆیە‬ ‫ئێســتا كاتی ئەوە هاتــوە‪ ،‬پارتی‌و گۆڕان‬ ‫خۆیــان روبــەڕو كێشــەكانیان چارەســەر‬ ‫بكــەن‪ .‬وتەبێــژی پارتی‪ ،‬دەڵێــت "گۆڕان‬ ‫ئەو تەوافوقەی تێكداوە‪ ،‬كە دامەزراوەكانی‬ ‫هەرێمی لەسەر بنیادنران"‪ .‬پارلەمانتارێكی‬ ‫گۆڕانیــش پێیوایە‪ ،‬هــەر كاتێك زەمینەی‬ ‫لەبار هەبو بۆ چارەســەركردنی كێشەكان‪،‬‬ ‫ئــەوا دەتوانرێت كەســی یەكەمــی گۆڕان‌و‬ ‫پارتی كۆبنەوە‪ ،‬بەاڵم هێشتا ئەو زەمینەیە‬ ‫نییە‌و كێشــەكانیش كۆمەاڵیەتــی نین‪ ،‬بە‬ ‫پرسەو ساڵوكردنێك چارەسەر بكرێن‪.‬‬

‫دو بژاردە‬

‫وتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی‬ ‫لە (ســلێمانی– هەڵەبجە)‪ ،‬بە (چاودێر)ی‬ ‫راگەیاند‪ ،‬بۆ بەرەوپێشچونی كاری سیاسی‌و‬ ‫رێكخستنەوەی ناو ماڵی كورد‪ ،‬هەمو كاتێك‬ ‫پێویســتە هێزەكان كۆببنــەوە‪ ،‬جوگرافیای‬ ‫سیاســی ناوچەكەش لەبــەردەم گۆڕانكاریی‬ ‫زۆر خێرادایــەو مێژو رەحم بە كەس ناكات‪،‬‬ ‫لە پێناوی دروستكردنی گوتارێكی هاوبەش‪،‬‬ ‫دەبێت الیەنەكان كۆببنەوە وەك وەاڵمێك بۆ‬ ‫ئــەو گۆڕانكارییانە‪ ،‬النیكەم گوتاری كوردی‬ ‫هاوســەنگ بێــت بــەو قوربانیدانــەی هێزی‬ ‫پێشمەرگە بە خوێن داویەتی بۆ دیاریكردنی‬ ‫سنورەكانی هەرێمی كوردستان‪.‬‬ ‫عەتا شــێخ حەسەن‪ ،‬وتیشی "پارلەمانی‬ ‫كوردســتان بەرەنجامی تەوافوقی سیاســی‬ ‫بــو‪ ،‬بەداخــەوە گــۆڕان ئــەو تەوافوقــەی‬ ‫پڕۆســەی سیاســی‌و دامەزراوەكانی هەرێمی‬ ‫لەســەر بنیادنرا تێكدا‪ ،‬پارتی دەنگی خۆی‬ ‫كێشــاوەتەوە بــە متمانــەدان بە ســەرۆكی‬ ‫پارلەمــان‪ ،‬چونكــە پێشــتر ‪ 38‬كورســیی‬ ‫فراكســیۆنی پارتی هەر هەمویــان دەنگیان‬

‫بــە ســەرۆكی پێشــوی پارلەمانــدا‪ ،‬رەنگە‬ ‫لەنــاو فراكســیۆنی گۆڕانــدا پارلەمانتــار‬ ‫هەبوبێــت‪ ،‬دەنگــی نەدابێــت بــە یوســف‬ ‫محەمەد‪ ،‬لەناو فراكســیۆنی یەكێتیدا رەنگە‬ ‫زۆربەیان دەنگیان نەدابێت‪ ،‬كەواتە متمانەی‬ ‫سەرۆكایەتیی پارلەمان كە ‪ 38‬كورسییەكەی‬ ‫پارتی بو‪ ،‬ئەو شەرعیەتە نەماوە"‪.‬‬ ‫ســەبارەت بــەوەی‪ ،‬چ بكرێــت بــۆ‬ ‫كاراكردنــەوەی پارلەمان‪ ،‬ناوبــراو ئاماژەی‬ ‫بەوەشــكرد‪ ،‬لە ئێســتادا پارلەمــان دەبێت‬ ‫بە تەوافوق‌و ســازانی سیاســی دەستەیەكی‬ ‫نــوێ بــۆ ســەرۆكایەتی دابنێــت‪ ،‬یــان لــە‬ ‫رێگــەی زۆرینــەوە ســەرۆكایەتیی پارلەمان‬ ‫هەڵبژێدرێــت‌و پارلەمــان كارابێتــەوە‪ ،‬بۆیە‬ ‫تەوافوقی سیاسی هیچ شتێك نییەو بژاردەی‬ ‫زۆرینە لەئارادایە‪.‬‬

‫"دانیشنت بەبێ میكانیزمی گونجاو‪،‬‬ ‫بێسودە"‬

‫هــاوكات پارلەمانتارێكــی گــۆڕان لە‬ ‫پارلەمانی كوردستان‪ ،‬بۆ (چاودێر) وتی‬

‫"پرســی كۆبونــەوەو دانیشــتن لەنێوان‬ ‫وەفــدی هــەردوال‪ ،‬یان كەســی یەكەمی‬ ‫هــەر الیەنێكــدا بێــت‪ ،‬دەبێــت پێشــتر‬ ‫كەرەســتەی كۆبونەوەكەت هەبێت‪ ،‬واتە‬ ‫زەمینەسازی هەبێت‪ ،‬ئەوەش كردنەوەی‬ ‫گرێكوێــرەی كێشــەكانە‪ ،‬خــودی‬ ‫كێشــەكانیش سیســتمە‪ ،‬كە سیاســی‌و‬ ‫یاســاییە‪ ،‬لە ســەرۆكایەتیی هەرێمدایە‪،‬‬ ‫ئــەوە یاســایە‪ ،‬كــە پێشــتر لە ســاڵی‬ ‫‪ 2013‬دەركــراوە‪ ،‬وادەی دو ســاڵی بــۆ‬ ‫دانراوەو ئەوەش بەســەرچوە‪ ،‬كاتێكیش‬ ‫بەسەربچێت‪ ،‬پارلەمان دەیەوێت كێشەكە‬ ‫چارەسەربكات‌و یاساكە هەمواربكاتەوە‪،‬‬ ‫ئەمــەش كێشــە یاســایی‌و سیاســی‌و‬ ‫داراییەكانی بەدواداهات‪ ،‬كە بە مەبەست‬ ‫دروســتكراون‪ ،‬بۆیە كاتێــك میكانیزمی‬ ‫گونجاوت لەبەردەســتدا نەبێــت كەواتە‬ ‫دەبێت دانیشتن چ سودێكی هەبێت"‪.‬‬ ‫لەبــارەی تواندنــەوەی بەســتەڵەكی‬ ‫كێشــەكانی نێــوان پارتــی‌و گــۆڕان لە‬ ‫رێگەی گفتوگۆو دانیشتنی راستەوخۆوە‪،‬‬ ‫فایــەف مســتەفا‪ ،‬جەختیكــردەوە‪،‬‬

‫هەمواری یاســایی ســەرۆكایەتیی هەرێم‬ ‫بو بە كەرەســتەی گفتوگۆو دانوســتانە‬ ‫پێنج قۆڵییــەكان‪ ،‬دەبوایــە پارتی هەر‬ ‫پڕۆژەیەكی هەبوایە‪ ،‬ئێستاشــی لەگەڵدا‬ ‫بێت هەر وایە‪.‬‬

‫ئەمــە كێشــەیەكی كۆمەاڵیەتــی نییــە‬ ‫بــە چاخواردنــەوەو ســەردانی پرســەو‬ ‫ســاوكردنێك چارەســەر بكرێــت‪،‬‬ ‫راســتییەكەی لــەالی ئێمــە زۆرجــار‬ ‫سیاســەت بــە كێشــەیەكی كۆمەاڵیەتی‬ ‫تەماشــادەكرێت‌و زیاتــر بنەمایەكــی‬ ‫سۆزداری هەیە‪ ،‬بەاڵم كێشەكان كێشەی‬ ‫سێ سیناریۆ‬ ‫كۆمەاڵیەتی نین‪ ،‬پێویســتە ســەرەداوی‬ ‫ئەبوبەكــر هەڵەدنــی‪ ،‬ســەرۆكی‬ ‫كردنەوەی كێشــەكانت لەالبێت‪ ،‬ئەوكاتە فراكســیۆنی یەكگرتــو لــە پارلەمانــی‬ ‫قسەی لەسەر بكرێت‪.‬‬ ‫كوردســتان‪ ،‬بــە كەناڵــی (رووداو)ی‬ ‫پارلەمانتارەكەی گۆڕان‪ ،‬نەیشاردەوە‪ ،‬راگەیانــدوە‪ ،‬ســەبارەت بە چارەســەری‬ ‫كە پێشــتر هەمان ئەو كێشــانەی ئێستا دۆخــی هەرێــم‌و پرســی كاراكردنــەوەی‬ ‫هەبــون‪ ،‬بــەاڵم لــە دوای هەوڵەكانــی پارلەمان‪ ،‬ســێ ســیناریۆ هەن‪ ،‬یەكەم‪،‬‬ ‫پارلەمــان‌و ئەنجامدانی نــۆ كۆبونەوە لە فشــارەكانی نێوخۆو دەرەوە‪ ،‬وەكو خۆی‬ ‫نێــوان الیەنــە سیاســییەكاندا‪ ،‬ئــەوەی پارلەمــان كارادەكرێتــەوە‪ ،‬ســیناریۆی‬ ‫هەبو چــوار الیەن پڕۆژەی هاوبەشــیان دوهــەم‪ ،‬پارلەمانێكی ئاقــڵ‌و بێدەنگ بۆ‬ ‫هەبــو‪ ،‬بــەاڵم تەنیــا پارتــی هیــچ چەند ئەركێك پێكدەهێنرێت‪ ،‬سیێەمیش‪،‬‬ ‫پــڕۆژەو قســەیەكی نەبو‪ ،‬بەڵكــو تەنیا چــۆن ئەو ســاڵ‌و نیــوە رۆیشــتوە‪ ،‬ئەو‬ ‫پێداگربــو لەســەر ئەوەی یــەك خاڵ لە چــوار پێنــج مانگــەش دەڕوات‪6 ،‬ی ‪11‬‬ ‫داخوازییەكانی نەیەتەخوارەوە‪ ،‬و هێشتا دێتــە پێشــەوە‪ ،‬پارلەمــان ماوەكــەی‬ ‫چــوار الیەنەكــەش پڕۆژەكەیــان ماوە‪ ،‬بەسەردەچێت‪.‬‬ ‫ئەوەی لە پارلەمان پێشكەشــیانكرد بۆ‬

‫بیرمەندانی گەورەی وەكو ئاالن تورێن ئامادە دەبن‬

‫گرنگترین رووداوی رۆشنگەری لە سلێمانی‬ ‫بەڕێوەدەچێت‬ ‫سێهەمین كۆنفڕانسی (پالتفۆرمی دابڕان)‌و كۆنگرەی دامەزراندنی (فێمینیزمی رۆشنگەری) دەبەسرتێت‬ ‫چاودێر‪ -‬نزار جەزا‪:‬‬ ‫سێهەمین كۆنفڕانسی (پالتفۆڕمی‬ ‫دابــڕان) لە ‪ 21‬تــا ‪23‬ی ئایاری‬ ‫وئەمســاڵ لە شــاری ســلێمانی‬ ‫سازدەكرێت‪ ،‬كە تێیدا كۆمەڵێك‬ ‫بیرمەند‌و توێژەری جیهانی وەك‬ ‫(ئاالن تورێن) بەشــداریدەكەن‪،‬‬ ‫‌و گــوێ لــە بیــروڕا نوێیەكانیان‬ ‫دەگیرێت‪ ،‬هــاوكات (فێمینیزمی‬ ‫رۆشنگەری) دادەمەزرێنرێت‪ ،‬كە‬ ‫سەرپەرشــتیاری فێمینیزمەكە‪،‬‬ ‫پێیوایــە‪ ،‬كاتێــك فێمینیزمــی‬ ‫رۆشــنگەری دامەزرا‪ ،‬كارەكانیان‬ ‫زیاتــر رێكدەخرێــت‪ ،‬بــە‬ ‫شــێوەیەك جیاوازدەبێــت لــە‬ ‫كاری رێكخراوەیــی‌و زیاتــر كار‬ ‫لەســەر فكرو توێژینەوە دەكەن‪.‬‬ ‫رابــەری ئەنجومەنی (پالتفۆرمی‬ ‫دابڕان)یــش‪ ،‬باســلەوەدەكات‪،‬‬ ‫ئــەو تەوەرانــەی دیاریكــراون‪،‬‬ ‫فــرە هەســتیارن‌و پەیوەندیــی‬ ‫راســتەوخۆیان بــە بارودۆخــی‬ ‫ئێستای كوردستانەوە هەیە‪.‬‬

‫دامەزراندنی (فێمینیزمی رۆشنگەری)‬

‫(فێمینیزمــی‬ ‫سەرپەرشــتیاری‬ ‫رۆشــنگەری)‪ ،‬بە (چاودێــر)ی راگەیاند‪،‬‬ ‫ئــەم چاالكییە دابەشــدەبێت بەســەر دو‬ ‫بەشــدا‪ ،‬یەكەمیان تایبەتــە بە كۆنگرەی‬ ‫دامەزراندنــی (فێمینیزمی رۆشــنگەری)‪،‬‬ ‫دوهەمیان تایبەتە بە سێهەمین كۆنفڕانسی‬

‫‪ALAIN TOURAINE‬‬ ‫‪SULAIMANI‬‬

‫‪2017/5/23-21‬‬ ‫ﺗۆرﯾﻦ‬ ‫ﺋﺎﻻن‬

‫ﭘﻼﺗﻔﯚرﻣﯽ داﺑڕان‬

‫‪PLATFORM‬‬

‫ﭘﻼﺗﻔﯚرﻣﯽ داﺑڕان‬

‫‪PLATFORM‬‬

‫‪DABRAN‬‬

‫ﺳێﯿﻪﻣﯿﻦ‬ ‫ﮐۆﻧﻔﺮاﻧﺴﯽ‬ ‫ﻧێﻮدەوڵﻪﺗﯽ‬ ‫داﺑڕان‬

‫‪DABRAN‬‬

‫‪LIBERATED WOMEN‬‬ ‫‪AND ENLIGHTENED SOCIETY‬‬

‫‪THE CONGRESS OF FOUNDING ENLIGHTENMENT FEMINISM‬‬

‫‪SULAIMANI‬‬ ‫‪2017/5/23-21‬‬

‫ﭘﻼﺗﻔﯚرﻣﯽ داﺑڕان‬

‫‪PLATFORM‬‬

‫ﭘﻼﺗﻔﯚرﻣﯽ داﺑڕان‬

‫‪PLATFORM‬‬

‫‪DABRAN‬‬

‫‪THIRD INTERNATIONAL‬‬ ‫‪DABRAN PLATFORM S CONFERENCE‬‬

‫(پالتفۆرمی دابڕان)‪ .‬لە بەشــی یەكەمدا‬ ‫پێشكەشــدەكرێن‪،‬‬ ‫كۆمەڵێــك توێژینەوە‬ ‫‪WWW.DABRAN.COM‬‬ ‫توێژینەوەكانیش دابەشكراون بەسەر سێ‬ ‫تــەوەردا‪ :‬رێككەوتننامــە نێودەوڵەتــی‌و‬ ‫لۆكاڵییــەكان كــە تایبەتــن بــە ژن‪،‬‬ ‫هەژمونی نەریتی ئایین‌و دەسەاڵت لەسەر‬ ‫پرســی ژن‪ ،‬تاكــی كوردو جێندەرناســی‬ ‫لە باشــوری كوردستاندا‪ ،‬هەروا لە رۆژی‬ ‫دوهەمیشــدا گفتوگــۆی كــراوە لەگــەڵ‬ ‫ئــەو ژنانــەی بانگێشــتكراون‪ ،‬دەكرێت‪،‬‬ ‫هــاوكات (فێمینیزمــی رۆشــنگەری) كە‬ ‫لە كۆنفڕانســی پێشــو راگەیانــدرا‪ ،‬لەم‬ ‫كۆنفڕانسەدا دایدەمەزرێنن‪.‬‬

‫د‪ .‬بەسمە محەمەد‪ ،‬باسی لەوەشكرد‪،‬‬ ‫‪(WWW.DABRAN.COM‬فێمینیزمــی‬ ‫پــاش راگەیاندنــی‬ ‫رۆشــنگەری) كاروبارەكانیــان زیاتــر‬ ‫رێكدەخرێــن‌و لیژنــەی بــااڵو لیژنــەی‬ ‫بەڕێوەبــردن‌و دەســتەی راوێژكارییــان‬ ‫دەبــن‪ ،‬هــاوكات لیژنــەی خوێندنی بااڵو‬ ‫چەند لیژنەیەكی دیكەیان دەبێت‪ ،‬لەسەر‬ ‫ئەو بنەمایە كارەكانیان دەكەن‪ .‬وتیشــی‬ ‫«ئەو كەســێتییانەی لە بەشــی یەكەمی‬ ‫كۆنفڕانســەكەدا بەشــداریدەكەن‪ ،‬كــە‬ ‫تایبەتــە بــە (فێمینیزمی رۆشــنگەری)‪،‬‬ ‫زیاتــر خەڵكــی رۆژهەاڵتــن‪ ،‬لەبەرئەوەی‬ ‫خەڵكی رۆژهەاڵت نزیكن لە كوردســتان‌و‬

‫ﺳێﯿﻪﻣﯿﻦ‬ ‫ﮐۆﻧﻔﺮاﻧﺴﯽ‬ ‫ﻧێﻮدەوڵﻪﺗﯽ‬ ‫داﺑڕان‬

‫ئەزمونیان لە ئەزمونی ژنی كورد نزیكە‪،‬‬ ‫‪THIRD INTERNATIONAL‬‬ ‫فێمینیزمەكەیانــدا‬ ‫تاوەكــو بتوانــن لــە‬ ‫‪DABRAN PLATFORM S CONFERENCE‬‬ ‫سودیان لێوەربگرن»‪.‬‬ ‫بەســمە‪ ،‬ئامــاژەی بــۆ ئەوەشــكرد‪،‬‬ ‫ئــەوەی لــە (فێمینیزمــی رۆشــنگەری)‬ ‫دا هەوڵــی بــۆ دەدەن‪ ،‬ئەوەیــە‪ ،‬كــە‬ ‫نایانەوێــت كارەكانیــان رێكخراوەیی بن‪،‬‬ ‫بەڵكــو دەیانەوێــت كارەكانیان جیاوازبن‬ ‫لــە كاری رێكخراوەیــی‪ ،‬بــە شــێوەیەك‬ ‫زیاتــر تەركیزیــان لەســەر الیەنــی‬ ‫فیكریی‌و توێژینــەوەو هۆكارەكانە‪ ،‬نەك‬ ‫ئەنجامەكان‪ ،‬بەڵكو دەیانەوێت لەو روەوە‬ ‫چارەســەری كێشەكان بكەن‪ ،‬یان ئەگەر‬

‫‪DABRAN‬‬

‫ژﻧﯽ ﺋﺎزاد و ﮐۆﻣﻪڵﯽ رۆﺷﻨﮕﻪر‬ ‫ﮐۆﻧﮕﺮەی داﻣﻪزراﻧﺪﻧﯽ ﻓێﻤێﻨﯿﺰﻣﯽ رۆﺷﻨﮕﻪرﯾﯽ‬

‫چارەسەریشیان پێنەكرێت‪ ،‬پێشنیازەكان‬ ‫دەخەنەڕو‪.‬‬ ‫‪WWW.DABRAN.COM‬‬

‫سێهەمین كۆنفرانسی (پالتفۆرمی‬ ‫دابڕان)‬

‫هاوكات رابەری ئەنجومەنی (پالتفۆرمی‬ ‫دابڕان)‪ ،‬بــە (چاودێــر)ی راگەیاند‪ ،‬ئەو‬ ‫تەوەرانــەی لــە ســێهەمین كۆنفڕانســدا‬ ‫هەڵبژێــردراون‪ ،‬تەوەری فرەهەســتیارن‌و‬ ‫پەیوەندیــی راســتەوخۆیان بە بارودۆخی‬ ‫ئێستای كوردســتانەوە هەیە‪ ،‬بە تایبەت‬ ‫دوای شەڕی داعش‌و ئەو كاریگەرییانەی‪،‬‬

‫هاتنی داعش بۆ كوردستان بەجێیهێشتون‬ ‫لەسەر كۆمەڵی كوردەواری‪.‬‬ ‫د‪ .‬دڵشــاد مســتەفا‪ ،‬هێمــای بــۆ‬ ‫ئەوەشــكرد‪ ،‬كۆنفڕانســەكە دابەشــكراوە‬ ‫بەســەر ســێ تــەوەردا‪ ،‬هــەر یەكێكیان‬ ‫كاركردنــی تایبــەت بــە خــۆی هەیــەو‬ ‫لــە تــەوەری یەكەمــدا بــاس لــە كوردە‬ ‫داعشــەكان دەكرێت‪ ،‬كــە بونی داعش لە‬ ‫كوردســتان چ كاریگەرییەكــی هەبوە‪ ،‬بە‬ ‫نمونــە لە یەكێك لە توێژینەوەكاندا باس‬ ‫لە كاریگەریی میدیای داعشــە‪ ،‬كە چۆن‬ ‫زمانی كــوردی لە میدیــادا بەكارهێناوە‪،‬‬ ‫تــەوەری دوهــەم باســی تیۆلۆژیــای‬ ‫ئایین لە ســەردەمی نوێــدا دەكرێت‪ ،‬كە‬ ‫قســەیەكی وردترە بۆ گەڕان بە دوای ئەو‬ ‫بنەما زانســتییانەی جارێكی دیكە ئایین‬ ‫بخوێنینەوە‪ ،‬لەمەشــدا كۆمەڵێك توێژەر‬ ‫بەشــدارن‪ ،‬هــەروا لە تەوەری ســێهەمدا‬ ‫باسی ئەزمونی سێكۆالریزم لە كوردستان‬ ‫دەكرێــت‪ ،‬بەم پێیە باســی پێگەی ئایین‬ ‫دەكرێــت لە ئێســتادا لەكوێــی كۆمەڵی‬ ‫كوردیدایــە‪ ،‬و لەئەنجامــدا كار بــۆ ئــەو‬ ‫دروشــمەی دابڕان دەكەن‪ ،‬كە «ئاین بۆ‬ ‫تاك‌و دیموكراسی بۆ هەموان»ە‪.‬‬ ‫ناوبــراو‪ ،‬ئامــاژەی بەوەشــكرد‪ ،‬ئاالن‬ ‫تورێــن‪ ،‬بیرمەنــدی گــەورەی جیهانــی‬ ‫میوانــی كۆنفڕانســەكەیەو بەشــدارێكی‬ ‫كارای دەبێــت لــە كۆنفرانســەكەدا‪ ،‬بــە‬ ‫شــێوەیەك نیو رۆژی تایبەتیــان بۆ ئەو‬ ‫بیرمەندە داناوە‪ ،‬بە مەبەســتی گوێگرتن‬ ‫لە بیــروڕا تازەكانی‪ ،‬هــاوكات كۆمەڵێك‬ ‫بیرمەنــدو توێــژەری دیكەش لــە واڵتانی‬ ‫دیكەوە میوانن‌و بەشداریدەكەن‪.‬‬


‫وتار‬

‫ذمارة (‪ )610‬دوشةممة ‪2017/5/15‬‬

‫بەبۆنەی سەركەوتنی ماكرۆن‬ ‫گەنج لە نێوان پێشخسنت و پشتگوێخستندا‬

‫بەرهەم كەڵهوڕی‬ ‫زۆرجــار دەگوترێت گەنجــان و نەوەی نو ‌‬ ‫ێ‬ ‫خــاوەن هێزو توانایەكــی زۆر و لەبن نەهاتون‬ ‫و ئــەوان داینەمۆی بیــری نوێ و فیكرو هزری‬ ‫تــازەن‪ ،‬چونكە كــوڕی ســەردەمی خۆیانن و‬ ‫دەتوانن دەســتێك و دەورێكــی بااڵیان هەبێت‬ ‫لــە بنیادنانی واڵتەكانی خۆیــان‪ .‬لە زۆرینەی‬ ‫واڵتانی هەمو كیشــوەرەكان گەنجان بەشداری‬ ‫دەكــەن لە بواری سیاســەتكردن كــەم تا زۆر‬ ‫و بەشــێوەیەكی ئاســایی و نائاســایی‪ ،‬زیاتر‬ ‫مەبەســتم بەشداری پێكردنیەتی نەوەكو خۆی‬ ‫بەشــداری بكات‪ .‬دیارە ئەمەش پەیوەندییەكی‬ ‫راســتەوخۆی هەیــە بــە رادەی تێگەیشــتن‬ ‫و پێگەیشــتنی كۆمەڵــگا جیــاوازەكان و‬ ‫تێڕوانینەكانیــان بەرامبەر بەم توێژە و‪ ،‬ئاخۆ‬ ‫چۆن ســەیریان دەكەن و لە بواری سیاســەتدا‬ ‫تــا چ رادەیەك متمانە بە توانا و وزە و هێزی‬ ‫فیكرو بیركردنەوەی گەنجەكانی خۆیان دەكەن‬ ‫و‪ ،‬پاشان ئەگەر گریمان ئەم متمانەیەش بونی‬ ‫هەبێــت‪ ،‬ئاخــۆ رادەی ئــەم متمانەیــە كورت‬ ‫مەودایــە‪ ،‬یاخود دور مەودا‪ ،‬بــە واتایەكی تر‬ ‫دەگاتە ئاســتی ئەوەی هەمو پۆستەكانیان لە‬ ‫بــەردەم وااڵ بكرێت و‪ ،‬تەنانــەت ئەگەر بگاتە‬ ‫پۆستی سەرۆكی واڵتیش‪.‬‬ ‫ئــەم بابەتــە جگە لــەوەی كە بــە وتارێك‬ ‫كورتی دەكەمەوە‪ ،‬بابەتەكە هێندە دەوڵەمەند‬ ‫و گرنگــە‌ دەكرێــت توێژینــەوەی زۆر گــەورە‬ ‫و فراوانــی لەســەر بكرێــت و زیاتــر و قوڵتــر‬ ‫لــە هەمــو بنــج و بنەوانەكانــی بكۆڵرێتەوە و‬ ‫بخرێتەوەڕو‪.‬‬ ‫شــتێك هەیــە پێــی دەگوترێــت (ملمالنێی‬ ‫نــەوەكان)‪ ،‬بــەاڵم ئــەوە زیاتــر لــە واڵتانــی‬ ‫رۆژهەاڵتــی و ئــەوەی كــە پێــی دەگوترێــت‬ ‫واڵتانــی جیهانــی ســێهەم زیاتــر بــە زەقــی‬ ‫دەردەكەوێت و‪ ،‬دەنــا لە ئەرزی واقیعدا ئەمە‬ ‫لــە واڵتانــی پێشــكەوتو هەســتی پێناكەیت‪،‬‬ ‫باشــترین بەڵگــەش ئەوەیە ئــەو كۆمەڵگایانە‬ ‫لەمپەر و كۆســپ دروســت ناكەن بەرامبەر بە‬ ‫بەشــداری پێكردنی توێژی گەنج لە هەمو كایە‬ ‫سیاســیەكان‪ ،‬تەنانەت ئەگەر ئەگەر پۆستەكە‬ ‫ســەرۆكی واڵتیــش بێــت‪ .‬ئــەوان بە دورشــم‬ ‫وا ناڵێــن‪ ،‬هەروەكــو ئــەوەی كە لــە واڵتانی‬ ‫رۆژهەاڵتــی دەكرێــت و دەگوترێــت‪ ،‬بەڵكو لە‬ ‫بورای پراكتیكیشدا ئەمەیان سەلماندوە‪.‬‬

‫لــەم دواییــەدا بینیمان كە واڵتی فەرەنســا‬ ‫(ئیمانویــل ماكرۆن)ی گەنجــی تەمەن (‪)39‬‬ ‫ساڵیان هەڵبژاردو كردیان بە سەرۆكی واڵت و‬ ‫ئەوان (كۆمەڵگای فەرەنســی) و كۆمەڵگاكانی‬ ‫تــری ئەوروپیش ئەزمــون بە تەمــەن ناپێون‬ ‫و تەمەنیــش بــە ئەزمــون هەژمــار ناكەن و‪،‬‬ ‫گەنجانــی خۆیــان بە كاڵفام و بــێ‌ ئەزمون‌و‬ ‫هیچ نەزان و یاخود كەم نەزان ســەیر ناكەن‪،‬‬ ‫بەڵكــو كــە ببینن پڕە لــە شــارەزایی‪ ،‬زیاتر‬ ‫متمانەی پێدەكەن و پێشی دەخەن‪.‬‬ ‫راســتە فەرەنســای خــاوەن شۆڕشــی‬ ‫فیكــری و فەیلەســوف و هزرو واڵتــی ئازادی‬ ‫و واڵتــە پێشــكەوتوەكانی رۆژئــاوا ناكرێــت‬ ‫و یاخــود ئەســتەمە بــەراورد بكرێــن بــە‬ ‫واڵتــە دواكەوتوەكانــی رۆژهــەاڵت‪ ،‬چونكــە‬ ‫رەچاوكردنــی زەمەن و زەمینە دەبێت بەرچاو‬ ‫بگیرێت‪ ،‬بەاڵم دواجــار ئەوەی ئەوان دەیكەن‬ ‫و دەیگرنەبــەر ئەوە رێگا راســتەكەیە و ئەوە‬ ‫فۆڕمی ژیانێكی تێگەیشتوانەی پێگەیشتوانەی‬ ‫دیموكراسیانەی هاوچەرخە و دەبێت ئەم فۆڕم‬ ‫و سیســتەمە هاوچەرخە ببێتە مۆدێرنەیەك لە‬ ‫هەمــو دونیــا و واڵتانی دواكەتوش ســود لەو‬ ‫جــۆرە بیركردنەوانــە و تێڕوانینانــە ببینــن‪،‬‬ ‫دەنــا هەر بە دواكەوتویــی دەمێننەوە‪ ،‬ئەگەر‬ ‫تواناكانــی گەنجانــی خۆیــان لە هەمــو پلە و‬ ‫پۆســتە حكومی و حزبیەكان نادیدە بگرن‪.‬‬ ‫هەڵبژاردنــی (ئیمانویل ماكرۆن) ی گەنج لە‬ ‫فەرەنســا ئەوە یەكەم جار نیە كە هاوشێوەی‬ ‫نەبوبێــت لــە واڵتانــی پێشــكەوتو‪ ،‬بەڵكــو‬ ‫هاوشێوەی تری هەبوە پێشتر كە سەرۆكانێك‬ ‫هەڵبژێردراون و تەمەنیان لە خوار چل ساڵیەوە‬ ‫بوە‪ ،‬وەكو (فیكتۆر ئۆربانی مەجەری و شارل‬ ‫میشــێلی بەلجیكی و تافی رویفاسی ئەستۆنیا‬ ‫و لــۆران فابیوســی فەرەنســی و ماتیورینزی‬ ‫ئیتالی و‪.)..‬‬ ‫دیارە كەمن باس لە بەرەو پێشــبردنی گەنج‬ ‫دەكەم‪ ،‬مەبەســتم ئــەو گەنجانەیە كە پڕن لە‬ ‫وزە و توانا و بە رێگایەكی زۆر دیموكراســیانە‬ ‫دەبردرێنــە پێشــەوە‪ ،‬دەنــا خــۆ لــە واڵتانی‬ ‫رۆژهەاڵتیــش گەنــج هەن و دەچنە پێشــەوە‪،‬‬ ‫بەاڵم لە رێگای پشتاوپشــتكردنی دەســەاڵت‪،‬‬ ‫نەوەكو بەشێوە ئاسایەكەی كە دیموكراسییە‪،‬‬ ‫بەتایبەتیــش كاتێــك سیســتەمەكان دەبنــە‬ ‫پشــتاو پشــت و پاشــایەتی‪ ،‬هەندێكیــان‬ ‫نــاوی سیستەمەكانیشــیان هــەر پاشــایەتیە‬ ‫وەكــو (قەتــەرو كۆریــای باكــور)‪ ،‬هەشــە‬ ‫ناونیشانەكەشــی كۆماریــە‪ ،‬كەچــی هــەر‬ ‫پشتاوپشــتە و‌(بەشار ئەسەد) كە لە تەمەنی‬ ‫ســی و چــوار ســاڵی حوكمی گرتە دەســت‪،‬‬ ‫دوای كۆچــی دوایــی باوكــی هەرچەنــدە ئەو‬ ‫ئــەوكات گەنجیــش بو و تەمەنی ســی و چوار‬ ‫ساڵ بو‪.‬‬ ‫ئەگــەر ســەرنجی مەرجەكانــی بــون بــە‬ ‫سەرۆك كۆماری هەندێ واڵتی ئەوەی كە پێی‬ ‫دەگوترێت (واڵتانی جیهانی سێهەم) بدەین بە‬ ‫نمونە دەســتوری واڵتانی (یەمەن و تونس و‬

‫جەزائیرو ‪ ،)....‬دەبینین چل ســاڵ و سەروی‬ ‫بەمەرج داناوە‪ ،‬واتە الیەنی كەمی دیاری كردوە‬ ‫كە لە خوار چل ساڵی گەنجتریشە قبوڵی نیە‪،‬‬ ‫بەاڵم ســنوری زیاتر بۆ چل ســاڵی دانەناوە و‬ ‫ئەگەریــش هەرچەنــدی گەورەتر بێــت‪ ،‬ئەمە‬ ‫جگــە لەوەی كــە زۆرە‪ ،‬تەنانەت چل ســاڵ و‬ ‫نزیــك بەو تەمەنەش بە ئەســتەمی دەبینرێت‬ ‫بگــەن بەو پۆســتە لەو واڵتانــە‪ .‬كە ئەمە زۆر‬ ‫ڕونە بەوەی كە بێ متمانەی و نەدانی فرسەتە‬ ‫بە توێژی گەنج‪.‬‬ ‫ئەم كۆمەڵگایانە هێندە ئەم بوارەیان تەسك‬ ‫كردۆتەوە تەنانەت لە ئاســتی بەرپرسیاریەتیە‬ ‫مــام ناوەنــدو نزمەكانیش هەر بەمشــێوەیەیە‬ ‫و ئــەو كۆمەڵگایانــە گەنجــە خــاوەن فیكرو‬ ‫تواناكانــی خۆیــان پێشــناخەن‪ ،‬چونكــە لەو‬ ‫كۆمەڵگایانە هێشــتا فیكر و هزر نەبۆتە هێزی‬ ‫بــەرەو پێشــبردن‪ .‬بەڵكــو ئــەو كۆمەڵگایانە‬ ‫هێشــتا لــە قاڵبــی هــۆز و خێــڵ و كۆمەڵكا‬ ‫ســەرەتاییەكان ماونەتەوە و رونیشە كە لە ناو‬ ‫ئەو كۆمەڵگایانە گەنجیش پێشــبخەن لەســەر‬ ‫بنەمــای توانــای فیكــری و زاتی ئــەو گەنجە‬ ‫نییە‪.‬‬ ‫زۆرجــار بــاس لــە نوێبونــەوە دەكرێــت‪،‬‬ ‫نوێبونــەوەش‌ پێویســتی بــە توانــا و وزە و‬ ‫بیری نوێش دەكات و ئەوە زۆر واقیعیی نابێت‬ ‫كە بگوترێت قەیدی ناكات و نەوەكانی پێشــو‬ ‫بەدیلی ئەوانــن‪ ،‬چونكە ئەوانیش گەنجانە بیر‬ ‫دەكەنــەوە‪ .‬بۆیە هەبونــی فیعلی بیر كردنەوە‬ ‫و هــزری توێــژی گەنج لــە گۆڕەپانەكە زۆر‬ ‫پێویســتە و نابێت نادیدە بگیرێت‪.‬‬ ‫پێویســتە حزبە سیاســیەكانی ئــەو واڵتانە‬ ‫چاوێك بخشــێننەوە بە پەیــڕەو و پرۆگرامی‬ ‫ناوخــۆی خۆیان و لــە زۆربەی پلە حزبییەكان‬ ‫مەودای بەرەو پێشچونی گەنج فراوانتر بكەن‪،‬‬ ‫دیــارە پێشــتریش ئاماژەم بــەوەدا كە دەڵێم‬ ‫گەنج‪ ،‬مەبەستم لە گەنجانێكە كە خاوەن توانا‬ ‫و فیكرن و دەتوانن شــاكاری گەورە بخولقێنن‬ ‫و ســامانێكی گەورەی نیشتمانین‪ ،‬تاكە پشت‬ ‫و پەنایان فیكرو هزری داهێنەرانەیانە‪.‬‬ ‫چاوێــك بەو یاســایانەش بخشــێنرێتەوە كە‬ ‫پەیوەســتە بە پێش خستن لە بواری كارگێڕی‬ ‫بــە تایبەتی ئــەوەی كە تەركیز دەكاتە ســەر‬ ‫ســااڵنی خزمەت‪ ،‬بــە واتایەكی تر تاكە پێوەر‬ ‫بــۆ بڕیــاردان لە تواناكان تەنیــا تێپەڕكردنی‬ ‫ســاڵەكان نەبێت‪ ،‬بەڵكو بیــر لەئەنتەرناتیڤی‬ ‫تریــش بكرێتەوە كــە گەنجانێكی خاوەن توانا‬ ‫سودی لێوەربگرن‪.‬‬ ‫بەشــێوەیەكی گشــتی پێویســتە گەنجــە‬ ‫بەهەرەدارو بە تواناكان لە دۆخی پشتگوێخستن‌‬ ‫بگوازینــەوە بــۆ دۆخی پێشخســتن و بینیمان‬ ‫كە چۆن كۆمەڵــگا رۆژئاواییەكان بۆئەوەی بە‬ ‫زیندویــی بمێننەوە مەودا و بوار دەڕەخســێنن‬ ‫بــۆ توانــا و وزە تازەكانی خۆیــان و متمانەی‬ ‫تەوایان بە تواناكانیان هەیە‪.‬‬

‫‪info_chawder@yahoo.com‬‬

‫‪6‬‬

‫با دەست لەكاركێشانەوە بكەین‬ ‫بەنەریت‬

‫لوقمان مستەفا ساڵح‬

‫هەرچەندە دەســت لە كاركێشــانەوە بە یاســا رێكخــراوە‪ ،‬لە دامــودەزگا حكومیەكاندا‪ ،‬بە‬ ‫پێــی ئــەو دەقــە یاســاییانەی كە لــە مــادەی ‪ ،١٨ ، ١٧، ١٦‬لە یاســای (قانــون انضباط‬ ‫الدولة) عێراقدا هاتوە‪ ،‬فەرمانبەر دەتوانێت نوســراوێك ئاراستەی بەڕێوەبەری فەرمانگەكەی‪،‬‬ ‫یاخود شــوێن كارەكەی بكات‪ ،‬بە مەبەســتی رەزامەندبون لە الیەن بەڕێوەبەرەكەیەوە‪ ،‬یاخود‬ ‫رەتكردنەوەی‪ ،‬پاش تەواوبونی ئەو ماوە یاســاییەی كە لە نێوان پێشكەشــكردنی نوســراوەكە‬ ‫و وەاڵمدانەوەی بەرپرسەكەی‪ ،‬پێویستە فەرمانبەری داواكاری دەست لە كاركێشاوە بەردەوام‬ ‫بێــت لە كارەكەی‪ ،‬تــا وەاڵمی رەزامەندبون یاخود رەتدانەوەی داوەكــەی پێدەگات‪ ،‬هەروەها‬ ‫نابێــت ببێتــە هــۆی زەرەرپێگەیاندنی ئەو شــوێنەی كە كاری لێــدەكات‪ .‬چونكە بەرژەوەندی‬ ‫گشتی لە پێش بەرژەوەندی تایبەتیەوەیە‪ .‬ئەمە لە روی رێكاری یاساییەوە وا ئەنجام دەدرێت‪.‬‬ ‫بەاڵم‪ ،‬تا ئێســتا لە واڵتی ئێمەدا تا ئەم ســاتەش دەست لە كاركێشانەوەو دەست هەڵگرتن‬ ‫لــە پۆســت و پلە و پایەكاندا هێشــتا لە فۆرمەلە یاســاییەكەی دەرنەچــوە و نەبۆتە نەریت‪،‬‬ ‫لــە بازنــەی بەرژەوەندی تایبەتــی خول دەخوات‪ ،‬خۆ ئەگەر بۆ هەمو ســەرەتایەك كۆتاییەك‬ ‫هەبێت‪ ،‬ئەوا بەر لە شكســتی گەورە و بەر لە قەیران و لە هەمو ســاتەوەختێكی پێویســتدا و‬ ‫هەر كاتێك قۆناغەكە و ژینگەی شوێن و پۆستی كاركردن و لێپرسرواێتی بیخوازێت دەست لە‬ ‫كاركێشــانەوە و وازهێنان و دەســت هەڵگرتن لە ئەرك و پلە و پۆستەكان زەرورەتێكی مێژوی‬ ‫قۆناغەكانە‪ ،‬بەاڵم تا ئێســتا دەســت لەكاركێشــانەوە الی ئێمە كەمترین روداو و شــەرم ترین‬ ‫دەنگە و كلتورێكی بااڵ دەســت نیە‪ .‬لە جیهانی پێشكەوتودا تەنانەت لە وەرزشەكەشیاندا بەر‬ ‫لە قەیران و بەر لە روداو و بەر لە شكست و لە ساتەوەختی هەمو ئەوانەشدا كلتوری وازهێنان‬ ‫و دەســت لە كاركێشــانەوە بە هزر و بیریاندا رۆچوە و زیاتر لەوەش زۆرجار كەســایەتیەكان‬ ‫و نــاو و ئەســتێرە دیــارەكان لە ترۆپكی ئامــادەی و ناوبانگ و ســەركەوتندا لە پێناو نەمری‬ ‫خۆیاندا و وەك هەڵوێست و وەك هەستكردن بە بەرپرسیارێتی و بە ئارەزوی گۆڕانكاری و بە‬ ‫دروســتكردنی بیانو گەلێك كە ئامانج تیایدا تەنیا خزمەت كردنە‪ ،‬وازهێنان و دەســت لە كار‬ ‫كێشــانەوە لە ئەرك و كارەكانی خۆیاندا دور لە چاوەروانییەكان دەكەنە پڕۆســە‪ ،‬بۆ ئەمەش‬ ‫نمونە گەلێكی زۆرمان لە بەردەســت و لەبەر چاوە دەبینین و دەبیســتین لە واڵتە دیموكراسی‬ ‫و رۆژئاواییــەكان وەزیــرو ئەنــدام پەرلەمــان و بەرپرســەكان چۆن لە بەرامبەر كارەســاتێكی‬ ‫سروشــتی و روداو و ناعەدالەتی و ئاشــكرابونی گەندەڵیەك لە وەزارەت و حكومەت هەڵوێست‬ ‫وەردەگــرن و دەســت لە كاردەكێشــنەوە و رێز لــە ئیرادەی دەنگــدەران و هاواڵتیان دەگرن‪،‬‬ ‫لــە پێناو پلەو پایەو پۆســت و ئارەزوەكانــدا بەرژەوەندی گەل ناخەنە ســەروی بەرژەوەندی‬ ‫كەســی و حیزبی‪ ،‬بەاڵم لە ئەزمونی حوكمداری هەرێمی كوردســتاندا بانگەشــەی دیموكراسی‬ ‫و مەدەنیــەت و عەدالــەت و مافی هاواڵتی و بەژەوەندی گەل و میللەت كاســی كردوین‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بەس بەقســە‪ ،‬نەك بەكردار!‪ ،‬ئەوان نەك دەســت لە كارناكێشــنەوە‪ ،‬بەڵكو شــەڕیش لەسەر‬ ‫مانەوەیان دەكەن لە چەند كابینەی یەك لە دوای یەكدا دەبنەوە بە بەرپرس و وەزیر‪ ...‬هتد‪،‬‬ ‫وەك ئەوەی لەم واڵتەدا تەنیا ئەو كەسانە شایستە و پسپۆر و خەمخۆر و دەسپاكی گەل بن‪.‬‬ ‫كاتێــك ئیهــود بــاراك كــە لە ســاڵی ‪ ٢٠١٢‬وەزیری بەرگری ئیســرائیل بو دەســتی لە كار‬ ‫كێشــایەوە كــە لەوپەری دەســەاڵتیدا بو‪ ،‬ناوبراو پێشــتریش پۆســتی ســەرۆكی ئەنجومەنی‬ ‫وەزیرانی لە ئەســتۆ بوە‪ ،‬دەســت لە كار كێشانەوەكەی كەسایەتیەكەی زیاتر بەرزكردەوە‪ ،‬لە‬ ‫نێوەندە سیاســیەكانی واڵتەكەیدا‪ ،‬ئەوان یاســایان كرد بە بەشێك لە كلتوری واڵتەكەیان ‪.‬‬ ‫دەبێت ئێمەی كوردیش چاو لە كارە باشــەكانی واڵتان بكەین و دەســت لە كار كێشــانەوە‬ ‫لە رێكارە یاســاییەكەیەوە بكەین بە بەشــێك لە كلتوری واڵتەكەمان‪ ،‬دەبێ دەســت بكەین بە‬ ‫چاندنی تۆوی كولتوری دەســت لە كار كێشانەوە‪.‬‬ ‫هەر بەرپرسێك لە هەر پلە و پۆستێكی ئیداریدا بێت‪ ،‬نەیتوانی خزمەتی گەل و نیشتمانەكەی‬ ‫بكات‪ ،‬یاخود رێگری لە راپەڕاندنی ئیش و كارەكانی دەكرێت‪ ،‬یان دەســت تێوەردان لە ئیش‬ ‫و كارەكانیــدا دەكرێــت‪ ،‬نەتوانێت وەك پێویســت كارەكانــی جێبەجێبــكات و خزمەتگوزاری‬ ‫پێشــكەش بــكات‪ ،‬ئەوا زۆر ســەر بەرزانەترە كە دەســت لــە كار بكێشــێتەوە‪ ،‬النی كەم ئەو‬ ‫شــەرەفەی پێدەبڕێت كە ببێتە پێشەنگ بۆ نەوەكانی ئێستاو ئایندە‪.‬‬

‫كانتۆنەكان چۆن شۆكیان ناكات؟!‬

‫هێمن ئەحمەد هۆرێنی‬ ‫بــەم پرســیارە دەســتپێدەكەم‪:‬‬ ‫كانتۆنەكانــی رۆژئــاوا بۆچــی‬ ‫هەمــو دوژمنانــی كــورد و هێــزە‬ ‫كۆنەپەرســتەكانی ناوچەكەی توشــی‬

‫نەخۆشی كردوە؟‬ ‫لــە ژێــر كاریگــەری فەلســەفەی‬ ‫ئۆجەالن (ئاپۆ)دا‪ ،‬جیاواز لە سەركردە‬ ‫فیوداڵەكانی ناوچەكە‪ ،‬دەبنە هەڵگری‬ ‫پەیامی گەورە و كوڕەكان و نەوەكانی‬ ‫خۆیان قارەمانانە لە بەرەكانی شــەڕدا‬ ‫خوێنــی تێكەڵ بە خاكەكەی بو‪ ،‬ئەمە‬ ‫نیشانەیەك و جیاوازی ئەم سەركردەیە‬ ‫بو كە لە مێژوی كورددا یان بونی نییە‬ ‫یان زۆر دەگمەنە‪.‬‬ ‫هەر لــە كاتــی خۆپیشــاندانەكانی‬ ‫ســوریادا هــەر زو پەیــەدە‪ ،‬زۆر بــە‬ ‫بەرنامــە و سیاســەتێكی دور لــە درۆ‬ ‫و دەلەســەوە‪ ،‬ســتراتیژی خــۆی بــۆ‬ ‫هەمو ئەگــەرەكان ئامادەكردبو‪ ،‬ئەوە‬ ‫بو گروپە تیرۆرســتییەكان دەســتیان‬

‫بەســەر خۆپیشــاندانەكاندا گــرت و‬ ‫ئاراســتەی خۆپیشــاندانەكان گــۆڕاو‬ ‫بونــی كــورد نكۆڵــی لێكــراو فەتوای‬ ‫كوشتنی كوردانی بەشمەینەتی سوریا‬ ‫رەوایەتی پێدرا‪.‬‬ ‫بەاڵم شێرە كچان و كوڕانی رۆژئاوا‪،‬‬ ‫وەك شــاخ لــە ســەر پــێ وەســتان‬ ‫و روبــەڕوی دڕندەتریــن هێــزی روی‬ ‫زەوی بونــەوە‪ ..‬قارەمانێتی ئەم هێزە‬ ‫ســەرنجی واڵتــە زلهێــزەكان و هەندێ‬ ‫لە واڵتــە رۆژئاواییەكانی بەالی خۆیدا‬ ‫راكێشاو پشتیوانی خۆیان بۆ ئەم هێزە‬ ‫دەربــڕی‪ ،‬كە بــە تایبــەت رۆڵی ژنان‬ ‫دونیای توشــی شــۆك كرد كــە ژنانی‬ ‫كــورد هێندە بــێ‌ ترس لــە بەرەكانی‬ ‫جەنگدا بون‪ ..‬ئێســتا خۆ بەڕێوەبەری‬

‫لە رۆژئاوا هەر توركە فاشیســتەكان و‬ ‫ئال ســعود و ئاغاكانی قەتەری قەڵس‬ ‫نەكــردوە!‪ ،‬بەڵكو كــوردە خۆ فرۆش‬ ‫و چڵكاوخۆرەكانــی زیاتــر نیگــەران‬ ‫كردوە‪ ،‬كــە هەر ڕۆژەی دەیانەوێك لە‬ ‫ژێر ناوێكدا ئەو هێزە پۆاڵیینە لەكەدار‬ ‫بكەن‪ .‬كە گوایا دیموكراسی نییە‪ ،‬بەڵێ‬ ‫ئێمەش دەزانین دیموكراســی بۆ میتی‬ ‫تورك و داعشەكان و داعش رەنگەكان‬ ‫نییە ئەگینا دیموكراســی بونی هەیە و‬ ‫زۆریش لە برەودایە بە تایبەت ئازادیی‬ ‫ژنان گەیشتوەتە لوتكە!‬ ‫هــەر ئازادی بۆ ژن لە رۆژئاوا خێڵی‬ ‫ئال ســعودو ئــال ئالەكانــی هێناوەتە‬ ‫قســە‪ ،‬كۆنەپەرســتی و هێــزە كۆنــە‬ ‫پەرســتەكانی توشــی لــەرزە كردوە‪،‬‬

‫ئەگینــا خۆ لە ڕۆژئــاوا ئەگەر پەیەدە‬ ‫هەر پەكەكەیە و ترســە بۆ ســەر ئال‬ ‫ئۆردوگان ئەی ئال سعود بۆ؟‬ ‫كانتۆنــەكان لــە بــاری كارگێڕیەوە‬ ‫ســودی زۆری بــۆ خەڵكانــی كــەم‬ ‫دەرامــەت هەیە‪ ،‬نمونەیەكــە لە واڵتە‬ ‫پێشكەوتوەكان وەرگیراوە‪ ،‬نمونەیەكی‬ ‫جوانە لە شــارێكەوە بۆ شــارێكی دور‬ ‫پێویستت بە واژۆیەكی ساختە نابێت‪..‬‬ ‫ئێستا ئەردۆگان خەلیفەی داعش خۆی‬ ‫ئامادە كردوە بۆ سەفەر بۆ الی سەرۆكی‬ ‫ئەمریكا (ترامپ)‪ ..‬گەشــتەكەی چەند‬ ‫رۆژێكــی ماوە ئیــدارەی نوێی ئەمریكا‬ ‫بڕیــاری پــڕ چەككردنــی هێزەكانــی‬ ‫رۆژئاوا یەپەگەی واژۆ كرد‪ ،‬كە ئەمەش‬ ‫لــە زمانــی دبلۆماســیدا پەیامێكــی‬

‫زۆر رونە بۆ شكســتی ســەفەرەكەی‪،‬‬ ‫چونكــە ئامانــج لە گەشــتەكەی تەنها‬ ‫بــۆ شكســتی كانتۆنەكانــی رۆژئاوایە‬ ‫كــە وەك ئاماژەمان پێكرد هەمو هێزە‬ ‫كۆنەپەرســتەكانی ناوچەكەی توشــی‬ ‫شۆك كردوە‪.‬‬ ‫تێبینــی‪ :‬جارێــك مێــژوی واڵتــی‬ ‫فەرەنســەم خوێندەوە كــە زۆری ژنی‬ ‫فەرەنســا لە ناو ســوپای واڵتەكەیاندا‬ ‫بــوە بەهــۆی شكســتی ســوپاكەیان‬ ‫بەرامبــەر ســوپای ئەڵمان و ســەری‬ ‫نەتەوەی فەرەنســی پــێ كز بو‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ژنانی كورد جیاواز لە ژنی فەرەنســی‬ ‫بون بەهۆی سەربەرزی كورد‪.‬‬


‫ذمارة (‪ )610‬دوشةممة ‪2017/5/15‬‬

‫کوردستان سەرانسەر‬

‫‪info_chawder@yahoo.com‬‬

‫‪7‬‬

‫سیاسەتی دەرەوەی توركیا دوای ریفراندۆم‬

‫و باكگراونــدی فكــری و ئایدیۆلۆژیی ئاك‬ ‫پارتــی (حزبــی داد و گەشــەپێدان) و‬ ‫بەرەوپێشــچوونی هەرێمی و نێودەوڵەتی‪،‬‬ ‫وەك كۆمەڵێــك گــۆڕاو لــە سیاســەتی‬ ‫دەرەوەی توركیادا‪ ،‬دەكات‪.‬‬

‫پەیوەندیی توركیا‪-‬ویالیەتە‬ ‫یەكگرتووەكانی ئەمریكا‬

‫بەتایبــەت لــەدوای گۆڕینــی سیســتەمی‬ ‫سیاســیی توركیــا بــۆ ســەرۆكایەتی و‬ ‫زیاتــر بوونی دەســەاڵتەكانی ئەردۆغان و‬ ‫گەورەبوونــی جیاوازییە ســتراتیژییەكانی‬ ‫نێــوان ئــەم دوو واڵتە لەســەر كۆمەڵێك‬ ‫پرســی نێودەوڵەتــی و هەرێمــی‪ ،‬لەوانە‬ ‫مەســەلەی ســووریا و پێگــەی كــورد لە‬ ‫سووریادا‪.‬‬

‫پەیوەندیی توركیا‪ -‬روسیا‬

‫پەیڕەو ئەنوەر‬ ‫سیاسەتی دەرەوە چییە؟‬

‫سیاســەتی دەرەوە كۆمەڵێــك بنەما و‬ ‫بڕیار و كردەی سیاسی‪ ،‬ئابوری‪ ،‬سەربازی‪،‬‬ ‫دیپلۆماســی و فەرهەنگییە (رەق و نەرم)‬ ‫كە لەالیەن ئەكتەرێكەوە بۆ بەدەستهێنانی‬ ‫ئامانــج و بەرژەوەندییــە ســتراتیژییەكان‬ ‫لەنێو سیستەمی نێودەوڵەتیدا‪ ،‬جێبەجێ‬ ‫دەكرێــت‪ .‬سیاســەتی دەرەوە ئاڕاســتەی‬ ‫ژینگــەی دەرەوە دەكرێــت و بەگوێــرەی‬ ‫ئایدیۆلــۆژی و دونیابینیــی ئەكتەرەكــە‪،‬‬ ‫شــێواز و جــۆری سیاســەتەكەیش‬ ‫گۆڕانــی بەســەردا دێــت‪ .‬سیاســەتی‬ ‫دەرەوە هەڵوێســت‪ ،‬رێبــاز و ئامرازە‪ ،‬كە‬ ‫حكومەتێك‪ ،‬یان ئەكتەرێكی نێودەوڵەتی‬ ‫لــە هەمبەر یەكــە نێودەوڵەتییەكانیتر بۆ‬ ‫بەدیهێنانی بەرژەوەندییە نێودەوڵەتییەكان‬ ‫بەدواداچوونیــان بــۆ دەكات‪ .‬سیاســەتی‬ ‫دەرەوە هــەوڵ دەدات كاریگــەری بخاتــە‬ ‫سەر رەفتاری واڵتانیتر‪ ،‬یاخود كاریگەریی‬ ‫لەســەر كــۆی سیســتەمی نێودەوڵەتــی‬ ‫هەبێت‪.‬‬

‫سیستەمی سەرۆكایەتی و سیاسەتی‬ ‫دەرەوە‬ ‫پڕۆســەی دروســتكردنی بڕیــار لــە‬ ‫سیاســەتی دەرەوە‪ ،‬ورد و ئاڵــۆزە‪.‬‬ ‫پڕۆسەیەكە زیاتر لە دامەزراوە و كەناڵێكی‬ ‫نێو سیســتەمی سیاســی‪ ،‬بەشداریی تێدا‬ ‫دەكات‪ .‬لە سیســتەمی سەرۆكایەتیدا ئەم‬ ‫پڕۆسەیە خێرا نییە بەڵكو لەسەرخۆ و بە‬ ‫پلەبەندی و ستراتیژییە‪ .‬سەرۆكی دەوڵەت‬ ‫وەك كەســی یەكەم و بڕیاردەری یەكەم‪،‬‬ ‫رۆڵێكی راســتەوخۆی لە داڕشتنی بڕیار و‬ ‫بەڕێوەبردن و ئاراســتەكردنی سیاســەتی‬ ‫دەرەوەدا هەیە‪ .‬بەمەیش لە دوای گۆڕینی‬ ‫سیســتەمی سیاســیی توركیا‪« ،‬رەجەب‬ ‫تەییب ئەردۆغــان» رۆڵێكی زۆر گەورەتر‬ ‫و كاریگەرتــری دەبێــت لــە دیزاینكردنی‬ ‫سیاسەتی دەرەوەی واڵتەكەی و ئەردۆغان‬ ‫راســتەوخۆ ئیدارەی پرسەكانی ئاسایشی‬ ‫نەتەوەییی توركیا‪ ،‬بەرژەوەندیی ئابووری‬

‫مێژووی پەیوەندییەكانی نێوان ویالیەتە‬ ‫یەكگرتووەكانــی ئەمریــكا و كۆمــاری‬ ‫روســیا و توركیا خاوەن پەیوەندییەكی‬ ‫توركیــای هاوچەرخ‪ ،‬دەگەڕێتەوە بۆ دوای‬ ‫جەنگی جیهانیــی دووەم‪ ،‬دەگەڕێتەوە بۆ مێژویــی و قوڵن لەگــەڵ یەكتردا‪ .‬لەكاتی‬ ‫ئەو ســەردەمەی كە ئەمریكا هەســتی بە جیــاواز و بــە فۆڕمــی جیــاواز و بــە‬ ‫مەترسیی شەپۆل و فراوانبوونی كۆمۆنیزم ئەكتــەری جیــاوازەوە ئــەو پەیوەندییانە‬ ‫بۆ ســەر ڕۆژاوای ئەوروپــا و بلۆكی ڕۆژاوا لەســەر ئاســتەكانی سیاســی‪ ،‬ئابــوری‪،‬‬ ‫دەكــرد‪ .‬خاڵی ســەرەتای نزیكبوونەوەی كۆمەاڵیەتــی و رۆشــنبیری‪ ،‬ئامادەییــی‬ ‫توركیا لە ئەمریكا‪ ،‬بەشداریی توركیا بوو هەبــووەو ئەندازیــاری (هەندەســە)یەكی‬ ‫لە جەنگــی كۆریا و‪ ،‬دواتــر قبووڵكردنی سیاســیی گــەورە پەیوەندییەكانیانــی‬ ‫توركیــا بوو لــە ڕێكخــراوی هاوپەیمانیی ئاراســتە كردووە و بەڕێوە بــردووە‪ ،‬هەر‬ ‫باكــوری ئەتڵەســی (ناتــۆ) و وەرگرتنی لــە ســەردەمی ئیمپراتۆری عوســمانی و‬ ‫یارمەتیــی ئابــوری و دارایــی لەالیــەن تیــزارەوە تا جەنگی ســارد و ســەردەمی‬ ‫ئەمریــكاوە بــۆ توركیا‪ .‬ئەمریــكا توانیی یەكێتیی سۆڤیەت و دونیای دوای جەنگی‬ ‫توركیا وەك پاســەوان و پۆلیســی خۆی ســارد و روسیای ئێســتا‪ .‬پەیوەندییەكان‬ ‫لــە ڕۆژهەاڵتــی ناوەڕاســت بــەكار بێنێت كۆمەڵێــك هەڵبــەز و دابــەزی بەخۆیەوە‬ ‫و‪ ،‬بیكات بە بەربەســتێك بــۆ رێگرتن لە بینیــوەو‪ ،‬بەپێــی بەرژەوەنــدی و دۆخ و‬ ‫ملمالنێكانــی جیهان و ناوچەكــە گۆڕانی‬ ‫تەشەنەكردنی بلۆكی كۆمۆنیزم‪.‬‬ ‫بەســەردا هاتووە و سروشتێكی تایبەت و‬ ‫لە ماوەی رابردوودا‪ ،‬راســتە ئەمریكا و بنەمایەكی تایبەتی وەرگرتووە‪.‬‬ ‫لــە ســەرەتای ســاڵی ‪٢٠٠٠‬دا و لــە‬ ‫توركیــا هاوپەیمانی یەكتــر بوونە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫كۆمەڵێــك هەڵبــەز و دابــەز لــە قۆناغە ســەردەمی پێش حكومڕانیی ئاك پارتی‪،‬‬ ‫جیاوازەكاندا لــە پەیوەندییەكانیان رووی پەیوەندیــی ئابوریــی نێــوان توركیــا و‬ ‫داوە‪ ،‬بەتایبەت دوای داگیركردنی باكوری روســیا ســااڵنە ‪ ٤‬ملیار دۆالر بــووە و لە‬ ‫قوبڕس لەالیەن توركیاوە لە ساڵی ‪ .١٩٧٤‬ســاڵی ‪٢٠١٣‬دا گەیشــتۆتە ‪ ٣٢‬ملیــار‬ ‫لە پڕۆســەی ئازادكردنی عێراق لە ‪٢٠٠٣‬دا دۆالر‪ ،‬بەمەیــش‪ ،‬روســیا بووە بــەدووەم‬ ‫جارێكــی دیكە توركیا رێگەی بە ســوپای واڵتــی هاوبەشــی ئابوریــی توركیا‪٢٤ .‬ی‬ ‫هاوپەیمانــان و ئەمریــكا نــەدا بەڕێگەی نۆڤێمبەری ‪ ،٢٠١٥‬فڕۆكەیەكی روســی لە‬ ‫توركیــاوە بچێتــە ناو خاكــی عێراقەوە و جــۆری ســیخۆی ‪ ،٢٤‬لەالیــەن توركیاوە‬ ‫لــە كودەتاكــەی ‪١٥‬ی حوزەیرانی ‪٢٠١٦‬دا لە ســنووری نێوان توركیا‪-‬سووریا خرایە‬ ‫ئەمریكا هەڵوێســتێكی درەنــگ وەختەی خوارەوە‪ ،‬بەمەیش پەیوەندییەكانی نێوان‬ ‫هەبــوو‪ ،‬توركیایش رێبــەری بزووتنەوەی روسیا و توركیا ئاڵۆزیی تێكەوت و بەرەو‬ ‫خزمەت‪« ،‬فەتحوال گولەن»ی بە كودەتاكە خراپــی چوو‪ .‬دۆســیەی ســوریا‪ ،‬لەدوای‬ ‫تاوانبار كرد كە دانیشــتووی ئەمریكایە و‪« ،‬بەهــاری عەرەبــی»‪ ،‬بــەردەوام یەكێك‬ ‫داوای رادەســتكردنەوەی لە ئەمریكا كرد‪ .‬بووە لە خاڵە ناكۆكەكانی نێوان روســیا و‬ ‫ســەرەڕای ئەمانەیــش قەیرانــی ســووریا توركیا و هەر یەكەیان جیهانبینیی جیاواز‬ ‫و دەوڵەتــی ئیســامی لە عێراق و شــام و بەرنامەی سیاســیی جیاوازی بەگوێرەی‬ ‫(داعش)‪ ،‬دوو پرســی سەرەكی و گەورەن بەرژەوەندییەكانــی خــۆی بــۆ دووبــارە‬ ‫كە ناكۆكــی و پەیوەندییەكانی نێوان ئەم داڕشــتنەوەی ســووریا هەبووە‪ .‬ئەم دوو‬ ‫جیهانبینییە سیاســییە جیاوازە‪ ،‬ئاست و‬ ‫دوو واڵتەی الواز و ئاڵۆز كردووە‪.‬‬ ‫شــێوەی پەیوەندییەكانی نێــوان ئەم دوو‬ ‫هەرچەند لەدوای سەركەوتنی ئەردۆغان واڵتەی بەرەو خراپی برد‪.‬‬ ‫لەڕاپرســییەكەی ‪١٦‬ی ئەپڕیلــی ‪٢٠١٧‬دا‬ ‫لــە ئاگۆســتی ‪٢٠١٦‬دا ئەردۆغــان‪،‬‬ ‫دۆناڵــد ترامــپ‪ ،‬ســەرۆكی ویالیەتــە‬ ‫یەكگرتووەكانی ئەمریكا‪ ،‬پیرۆزبایی خۆی ســەرۆككۆماری توركیــا‪ ،‬ســەردانی‬ ‫ئاڕاستەی ئەردۆغان كرد‪ ،‬بەاڵم پێناچێت روســیای كــرد و لــە ســان پێتێرزبۆرگ‬ ‫پەیوەندییەكانیــان ئاســایی بێتــەوە‪ ،‬لەگەڵ ڤالدیمیر پوتین‪ ،‬ســەرۆكی روسیا‪،‬‬

‫راستە لەسیستەمی‬ ‫سەرۆكایەتیدا بڕیارسازی‬ ‫لە سیاسەتی دەرەوە‬ ‫لەسەرخۆ و سرتاتیژییە‪،‬‬ ‫بەاڵم پێدەچێت توركیا‬ ‫بەیەكجاری بەالی بەرەی‬ ‫روسیا‪-‬ئێران‪-‬چین بچێت‬ ‫و ملمالنێكانی لەگەڵ هەر‬ ‫یەك لە ئەمریكا و یەكێتیی‬ ‫ئەوروپا زیاتر بكات‬ ‫تا خواست و داواكانی‬ ‫توركیا جێبەجێ بكەن و‬ ‫چاوپۆشی لە هەڵە و كردە‬ ‫ناوخۆیییەكانی توركیا‬ ‫بكەن‬ ‫كۆبووەوە‪ .‬ســەردانەكە لەســەر ئاستێكی‬ ‫بــااڵی دیپلۆماســی بەڕێوە چــوو و گرژی‬ ‫و ئاڵۆزییەكانــی دوای خســتنەخوارەوەی‬ ‫فڕۆكەكــەی تاڕاددەیــەك خــاو كــردەوە‪.‬‬ ‫ئەردۆغــان و پوتیــن لــە كۆبوونەوەكەدا‬ ‫لەسەر ‪ ١٢‬خاڵ ڕێككەوتن كە گرنگترینی‪،‬‬ ‫دۆسیەی وزە و گازی سروشتی بوو‪ .‬بەپێی‬ ‫رێككەوتنەكە‪ ،‬روســیا لەڕێگەی جوگرافیا‬ ‫و خاكــی توركیــاوە‪ ،‬پــەرە بەپڕۆســەی‬ ‫هەناردەكردنی گازی سروشــتی بۆ واڵتانی‬ ‫رۆژاوا بدات‪ ،‬بۆ ئەم مەبەســتەیش‪ ،‬هێڵی‬ ‫بۆڕیــی تــازەی گازی سروشــتی‪ ،‬بەنــاو‬ ‫خاكــی توركیــادا بــۆ واڵتانــی رۆژاوا و‬ ‫باشــوری ئەوروپا رابكێشێت‪ ،‬جیا لەوەی‬ ‫كۆمیتەیەكی بااڵ بۆ گەشــەپێدانی كەرتی‬ ‫ئابوری بەگشــتی‪ ،‬لەنێوان هەر دوو واڵتدا‬ ‫پێك بهێنرێت‪ ،‬لەگەڵ پێكهێنانی لوتكەی‬ ‫روسیا‪-‬توركیا‪-‬ئازەربایجان بۆ هەماهەنگیی‬ ‫زیاتری كەرتی وزە‪.‬‬ ‫لــەدوای ســەركەوتنی ئەردۆغــان‬ ‫لەڕیفراندۆمەكــەی ‪١٦‬ی ئەپڕیلی ‪٢٠١٧‬دا‪،‬‬ ‫روسیا بەفەرمی پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی‬ ‫ئەردۆغــان و توركیــا كــرد‪ .‬توركیایــش‬ ‫لــە ئێســتادا بەهــۆی نائومێدبوونــی لــە‬

‫سیاســەتەكانی ئەمریــكا‪ ،‬روســیای وەك‬ ‫جێگرەوەیەك داناوە و مامەڵەی سیاسی‪،‬‬ ‫ئابوری و دیپلۆماسیی لەگەڵدا دەكات‪.‬‬ ‫چــاوەڕوان دەكرێــت لــە دوای گۆڕینی‬ ‫سیســتەمی سیاســیی توركیــاوە بــۆ‬ ‫ســەرۆكایەتی‪ ،‬ئەم پەیوەندییە بەهێزتر و‬ ‫فراوانتر بێت‪ ،‬ئەمەیش وەك هاوســەنگیی‬ ‫هێز و بەشــداربوونی توركیا لە بەرەیەكی‬ ‫جیهانی‪ ،‬كە روسیا‪-‬چین‪-‬ئێرانە‪ ،‬هەوڵدان‬ ‫بــۆ چوونەنێو بلۆكی روســی و چوونەنێو‬ ‫رێكخــراوی شــەنگهای لەبــری یەكێتیــی‬ ‫ئەوروپا‪.‬‬

‫پەیوەندیی توركیا‪-‬یەكێتیی ئەوروپا‬

‫بەفەرمی‪ ،‬بووە بــە كاندید و‪ ،‬لە (‪)٢٠٠٥‬‬ ‫یشــەوە گفتوگۆكانــی نێــوان توركیــا و‬ ‫یەكێتیــی ئەوروپا دەســتی پــێ كردووە‪.‬‬ ‫لــە ‪٢٠١٦‬دا بە هــۆی كۆمەڵێك هۆكارەوە‬ ‫گفتوگۆكان لە الیەن پەرلەمانی ئەوروپاوە‬ ‫وەستێنراون‪.‬‬ ‫لــەدوای ســەركەوتنی ئەردۆغــان لــە‬ ‫ڕیفراندۆمەكەدا یەكێتیی ئەوروپا ڕەخنەی‬ ‫لە دەرنجامــە بەرایییەكانی ڕاپرســییەكە‬ ‫گــرت و پڕۆســەكەی بــە ناشــەفاف و‬ ‫نائازادانــە لە قەڵــەم دا و‪ ،‬ڕای گەیاند كە‬ ‫ساختەكاری لەڕیفراندۆمەكەدا كراوە‪ .‬دواتر‬ ‫سەرۆكی پەرلەمانی ئەوروپا رایگەیاند كە‬ ‫دەســتگیركردنی ئەندامانی ئۆپۆزیســیۆن‬ ‫و «هەدەپــە» لە توركیا لەگەڵ رێســا و‬ ‫یاساكانی یەكێتیی ئەوروپادا یەك ناگرێتەوە‬ ‫و‪ ،‬داوای لــە توركیــا كرد كە هەڵوێســت‬ ‫و سیاســەتەكانی بگۆڕێــت‪ .‬لەمــاوەی‬ ‫رابــردوودا یەكێتیــی ئەوروپــا بــەردەوام‬ ‫رەخنەی لە كردار و سیاسەتە ناوخۆیی و‬ ‫هەرێمییەكانی توركیا گرتووە و‪ ،‬تەنانەت‬ ‫توركیای خســتۆتە ژێــر چاودێرییەوە بۆ‬ ‫راگرتنی دانوســتانەكانی بەئەندامبوون و‪،‬‬ ‫پــێ ناچێت لە دوای گۆڕینی سیســتەم و‬ ‫زیاتربوونــی دەســەاڵتەكانی ئەردۆغانەوە‬ ‫پەیوەندیــی نێــوان توركیــا و یەكێتیــی‬ ‫ئەوروپا ئاســایی ببێتــەوە‪ .‬ئەردۆغان لە‬ ‫ئێستادا لە ملمالنێیەكی سەختدایە لەگەڵ‬ ‫یەكێتیی ئەوروپــا و‪ ،‬گوێ بە داواكاری و‬ ‫خواســتەكانیان نادات و‪ ،‬لە داهاتوویشدا‬ ‫پەیوەندییەكانیــان بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر و‬ ‫خراپبوونی زیاتر دەچێت‪.‬‬

‫ئەردۆغــان‪،‬‬ ‫تەییــب‬ ‫رەجــەب‬ ‫ســەرۆككۆماری توركیــا‪ ،‬بەنیازە لە دوای‬ ‫ریفراندۆمەكــەی ‪١٦‬ی نیســانی ئەمســاڵ‬ ‫بۆ دەســتكاریكردنی دەســتور و گۆڕینی‬ ‫سیســتەمی سیاســی لــە واڵتەكەیــدا‪،‬‬ ‫ریفراندۆمێكــی دیكــە ئەنجام بــدا و رای‬ ‫گــەل وەربگرێت لەڕاگرتن‪ ،‬یــان درێژەدان‬ ‫بــە پڕۆســەی دانوســتان و ئەندامێتی لە‬ ‫یەكێتیی ئەوروپادا‪ .‬ئەم نیازەی ئەردۆغان‪،‬‬ ‫زیاتــر رەهەندێكــی تەكتیكیــی هەیــە و‪،‬‬ ‫دەیەوێت لەو رێگەیەوە بە واڵتانی ئەوروپا‬ ‫بڵێت كە توركیا لە مەسەلەی دروستكردنی‬ ‫بڕیار لە سیاســەتی دەرەوە و تێكەڵبوون‬ ‫بــە كۆمەڵگەی ئەوروپــی و نێودەوڵەتی‪،‬‬ ‫شــەرعییەت (ڕەوایەتــی)ی ڕاســتەوخۆ‬ ‫لە گــەل و خەڵكەكــەی وەردەگرێت و لە‬ ‫بڕیــارە ســتراتیژییەكاندا ڕێز لە بۆچوونی‬ ‫گەلەكەی دەگرێت‪ ،‬بەتایبەت لە ئێســتادا‬ ‫كــە پەیوەندییەكانــی نێــوان توركیــا و‬ ‫یەكێتیی ئەوروپا لەدوای جەنگی جیهانیی‬ ‫دەرەنجام‪:‬‬ ‫دووەمــەوە لە خراپترین ئاســتدایە‪ ،‬واڵتە‬ ‫ســەركەوتنی ئەردۆغــان لــە ریفراندۆم‬ ‫جیاوازەكانــی ئەوروپــا ئەردۆغــان بــەوە بــۆ گۆڕینــی سیســتەم و زیاتركردنــی‬ ‫تۆمەتبار دەكەن كە هەوڵی دروســتكردنی دەســەاڵتەكانی‪ ،‬كاریگەرییەكــی تــەواوی‬ ‫حكومڕانییەكــی تاكڕەوانە دەدات و رێز لە بەســەر سیاســەتی دەرەوەی ئەو واڵتەدا‬ ‫ئازادی و جیاوازییەكان ناگرێت و‪ ،‬تەنانەت دەبێــت و‪ ،‬دووبارە پەیكەری سیاســەتی‬ ‫ئەڵمانیا و هۆڵەندا ڕێگەیان نەدا كە چەند دەرەوە و پەیوەندییــە دەرەكییەكانــی‬ ‫وەزیرێكــی توركیا ســەردانی واڵتەكەیان لەگەڵ ئەكتەرە جیــاوازەكان (هەرێمی و‬ ‫بكــەن بۆ كەمپەین و كۆكردنەوەی دەنگی نێودەوڵەتی)یەكان دادەڕێژێتەوە‪ .‬راســتە‬ ‫«بەڵێ» بۆ راپرسییەكە‪.‬‬ ‫لە سیســتەمی ســەرۆكایەتیدا بڕیارسازی‬ ‫لــە سیاســەتی دەرەوە لەســەرخۆ و‬ ‫توركیا و ئەوروپــا مێژوویەكی درێژیان ســتراتیژییە‪ ،‬بــەاڵم پێدەچێــت توركیــا‬ ‫لەگــەڵ یەكتردا هەیە‪ ،‬هەر لە ســەردەمی بەیەكجــاری بە الی بەرەی روســیا‪-‬ئێران‪-‬‬ ‫ئیمپراتۆریی عوسمانییەوە تا دروستبونی چیــن بچێــت و ملمالنێكانی لەگــەڵ هەر‬ ‫توركیــای هاوچــەرخ‪ .‬لــە دوای جەنگــی یــەك لــە ئەمریــكا و یەكێتیــی ئەوروپا‬ ‫جیهانیــی دووەم و دروســتوونی یەكێتیی زیاتر بكات تا خواســت و داواكانی توركیا‬ ‫ئەوروپــا و دواتــر فراوانبوونــی پەیكەر و جێبەجــێ بكــەن و چاوپۆشــی لــە هەڵە‬ ‫جوگرافیای سیاسیی ئەم یەكێتییە‪ ،‬توركیا و كــردە ناوخۆیییەكانــی توركیــا بكەن‪.‬‬ ‫بــۆ بەئەندامبوون لــەم یەكێتییە‪ ،‬هەموو ئەگــەری هەیە ئەم جــارە بنەما و رەگەز‬ ‫هەوڵێكــی داوە‪ .‬لە ســاڵی (‪)١٩٨٧‬ەوە‪ ،‬و ســتراتیژییەتەكانی سیاسەتی دەرەوەی‬ ‫توركیا بەفەرمی داواكاریی بەئەندامبوونی توركیــا بەیەكجــاری دابڕێژرێنــەوە و بــە‬ ‫پێشــكەش كــردووە‪ .‬لــە (‪)١٩٩٩‬ەوە مۆدێڵێكیتر رێك بخرێنەوە‪.‬‬


‫ناوةندي رؤشنطةريى ضاود َير دةريدةكات‬ ‫خاوةنى ئيمتيازو سةرنوسةر‪ :‬مةال بةختيار‬ ‫ستافى كارا‪ :‬سامى هادى ‪ -‬بةهمةن تاهير نةريمان ‪ -‬رزطار فايةق‬

‫يةكةمني ذمارةى‬

‫لة ‪ 2004/10/4‬دةرضوة‬

‫ناونیشان‪:‬‬ ‫سلێمانی – گردی ئەندازیاران ‪ -‬گەڕەکی ‪ ،١٠٥‬کۆاڵنی ‪٤١‬‬ ‫نزیك هۆڵی رۆشنبیری‬ ‫ئاسیا‪07701959999 :‬‬ ‫كوردتێل‪3302158 :‬‬ ‫فانۆس تیلیكۆم‪07480134687 :‬‬ ‫كۆڕەك‪07501147133 :‬‬ ‫دابەشكردن‪07701517533 :‬‬ ‫نرخ‪ 500 :‬دینار‬ ‫ ‬ ‫چاپخانە‪ :‬كوردستان‬

‫‪w w w.ch awder n ews. com‬‬

‫‪No. (610)15-5-2017‬‬

‫‪info_chawder@yahoo.com‬‬

‫‪Political, Educational & Social Weekly Press‬‬

‫ﭘﻼﺗﻔﯚرﻣﯽ داﺑڕان‬

‫‪PLATFORM‬‬

‫‪DABRAN‬‬

‫ﺋﺎﯾﻦ ﺑۆ ﺗﺎک و دﯾﻤﻮﮐﺮاﺳﯽ ﺑۆ ﻫﻪﻣﻮان‬

‫‪RELIGON FOR INDIVIDUALS, DEMOCRACY FOR ALL‬‬

‫ﺳێﯿﻪﻣﯿﻦ‬ ‫ﮐۆﻧﻔﺮاﻧﺴﯽ‬ ‫ﻧێﻮدەوڵﻪﺗﯽ‬ ‫داﺑڕان‬ ‫‪THIRD INTERNATIONAL‬‬ ‫‪DABRAN PLATFORM S CONFERENCE‬‬

‫ژﻧﯽ ﺋﺎزاد و ﮐۆﻣﻪڵﯽ رۆﺷﻨﮕﻪر‬

‫ﮐۆﻧﮕﺮەی داﻣﻪزراﻧﺪﻧﯽ ﻓێﻤێﻨﯿﺰﻣﯽ رۆﺷﻨﮕﻪرﯾﯽ‬

‫‪LIBERATED WOMEN AND ENLIGHTENED SOCIETY‬‬ ‫‪THE CONGRESS OF FOUNDING ENLIGHTENMENT FEMINISM‬‬

‫‪WWW.DABRAN.NET‬‬ ‫ﺳﻠێﻤﺎﻧﯽ ‪ -‬ﮔﺮاﻧﺪﻣﻠﯿﻨﯿۆم ‪ -‬ﻫۆڵﯽ د‪ .‬ﻋﯿﺰەدﯾﻦ ﻣﺴﺘﻪﻓﺎ رەﺳﻮڵ‬

‫‪21-23/5/2017‬‬


‫ژمارەکان‬ ‫ی داهاتوو‬

‫تێگەیشتنی بازنەیی‬ ‫نووسینێک دەربارەی کەریم دەشتی‬

‫سه‌رپه‌رشتیار‪ :‬سامی هادی‬

‫عەبدوملوتەڵیب عەبدوڵاڵ‬

‫‪r a k h n a c h a w d e r@ g m a i l . c o m‬‬

‫‪www.chawdernews.com‬‬

‫ژمارە (‪ )551‬دووشەممە ‪2017/5/15‬‬

‫پاشكۆيەكی هەفتانەی ڕەخنەيی ئەدەبی ڕووناكبريييە‬

‫ئەو شتەی نووسەرانی هەراسان کردووە‬

‫دواکەوتنی چاپی کتێب و بێبەڵێنیی دەزگاکانی چاپ‬

‫چاوەکانی نووسەر ئەو کاتەی لەگەڵ دەزگایەکی چاپدا قسە دەکات‪ ..‬پەنگوین دەزگایەکی جیهانیی چاپە‬

‫مێری پیڵکینگتۆن‬ ‫ئا‪ :‬ڕەخنەی چاودێر‬

‫ڕەنــگــە لــە ئــێــســتــای کــوردســتــانــدا کە‬ ‫چەند دەزگایەکی گ ــەورەی چــاپ هــەن و بە‬ ‫تەنیشتیشییانەوە چەند پەخشخانەیەکی بچووک‪،‬‬ ‫خوێندنەوەی ئەم بابەتە گرنگ بێت کە تێیدا‬ ‫باس لەوە دەکات چۆن دەزگاکانی چاپ دەستی‪-‬‬ ‫دەستی بە نووسەران دەکەن و کتێبەکانیان چەند‬ ‫مانگ دوا دەخەن و زۆر جاریش پاش ماوەیەکی‬ ‫زەمەنیی زۆر ئنجا بە نووسەر ڕادەگەیەنن کە‬ ‫کتێبەکەی الی ئــەوان چاپ نابێت‪ .‬نووسەری‬ ‫ئەم بابەتە پەخشخانەی بچووک بۆ نووسەران‬ ‫پێشنیار دەکات‪ ،‬ئەو پەخشخانە بچووکانەی کە‬ ‫دەبێت کاریان ئەوە بێت کتێب خێراتر لە دەزگا‬ ‫گەورەکان چاپ بکەن و هەڵبەت کوالیتییش‬ ‫بپارێزن‪.‬‬ ‫نووسەرێک گوتی‪ ،‬چەند بەشێک لە ڕۆمانەکەی‬ ‫لە جێنیڤەریی تا فێبریوەریی ساڵی ‪٢٠١٠‬دا‬ ‫ڕادەستی چەند دەزگایەکی چاپ کردووە‪ .‬هەندێک‬ ‫لە دەزگاکان کاتیان بەوە کوشتووە کە پێویستە‬ ‫زۆر بە وردی هەموو ئەو بەشانە بخوێننەوە و‬ ‫هەندێک دەزگای تریش گوتوویانە کە نووسەر‬ ‫پێویستە سەرجەمی کتێبەکەیان بۆ بنێرێت‪ .‬هەر‬ ‫لە ‪٢٠١٠‬دا چاپخانەیەک دەرگای باخێکی سەوز‬ ‫بە ڕووی ئەم نووسەرەدا دەکاتەوە و هەر لە‬ ‫یەکەمەوە ڕەزامەندیی لەسەر چاپی ڕۆمانەکە‬ ‫دەردەبڕێت‪ ،‬پاشان ساڵێک بەسەر ئەو کاتەدا‬ ‫تێدەپەڕێت کە نووسەر ڕۆمانەکەی ڕادەستی‬ ‫دەزگای چاپ کردووە و دەزگای چاپیش چیتر‬ ‫وەاڵمی ئیمەیڵەکانی نووسەر ناداتەوە‪ ،‬چونکە‬

‫کتێبەکەی لەمێژە ڕەت کراوەتەوە‪.‬‬ ‫سەرەنجام لە مانگی پێنجی ‪٢٠١١‬دا هەمان‬ ‫نووسەر پەنا بۆ دەزگایەکی تری چاپ دەبات‪،‬‬ ‫کە پەخشخانەیەکی بچووکە‪ ،‬بەڵێننامەکان‬ ‫واژۆ دەکرێن و بڕیار دەدرێت ڕۆمانەکە مانگی‬ ‫پێنجی ‪ ٢٠١٢‬چاپ بکرێت‪ ،‬نووسەر لە مانگی‬ ‫چــواری ‪٢٠١٢‬دا کتێبەکەی وەردەگــرێــتــەوە و‬ ‫ئەمجارە سەبارەت بە ڕێککەوتن لەسەر شێوەی‬ ‫چاپەکە کێشە دروست دەبێت و بەڵێننامەکە‬ ‫هەڵدەوەشێتەوە‪ .‬نووسەر لە دواجــاردا خۆی‬ ‫کتێبەکە چاپ دەکــات و لە فرۆشەکەشی بە‬ ‫گشتی ڕازییە‪ ،‬بەاڵم پەخشخانە بچووکەکان دەبێ‬ ‫چۆن بچنە جەنگی دەزگا گەورەکانی چاپەوە؟‬ ‫ئــەوەی نــووســەری «نــاونــەبــراو» لە چاپی‬ ‫ڕۆمانەکەی دەستی کەوت‪ ،‬کە لەسەر ئەرکی‬ ‫خۆی چاپی کردبوو‪ ،‬تەقریبەن بە هەمان ئەو‬ ‫ڕێژەیە بوو کە قەرار بوو دەزگای چاپ لە فرۆشی‬ ‫کتێبەکە دەستی بکەوێت‪ .‬هەرچەند ژمارەی‬ ‫ئەو دەزگــای چاپانە زۆرن کە ڕایانگەیاندووە‬ ‫هەموو ئــەو شتانەی نــووســەران دەیانەوێت‬ ‫ئامادەن بیخەنە بەردەستیان‪ ،‬بەاڵم براوەی ئەم‬ ‫شێوازەکارە لە ساڵی ‪٢٠١٧‬دا ئەو پەخشخانانە‬ ‫دەبن کە ئامادەن بە کوالیتییەکی بەرز کتێب بە‬ ‫ماوەیەکی زەمەنیی کەم چاپ بکەن نەک ئەو‬ ‫ماوە زۆرە بێتامەی ئێستا هەیە‪.‬‬ ‫ئا لێرەدا کاتی ئەوە دێت کە پەخشخانەی‬ ‫بچووک بچووک پەیدا ببن‪ ،‬لــەو کــاتــەدا کە‬ ‫دەزگا گەورەکانی چاپ خەریکن بە دواکەوتنی‬ ‫شەش‪-‬مانگیی یان چەندساڵییەوە کتێب چاپ‬ ‫دەکــەن‪ ،‬ئــەوا دەبێت پەخشخانە بچووکەکان‬ ‫بێن و ئــەو چــاوەڕوانــیــیــەی نــووســەران کەم‬

‫بکەنەوە و کتێبەکانیان خێراتر بۆ چاپ بکەن‪،‬‬ ‫بۆ ئــەوەی نــووســەران لــەو مــاوەیــەدا لە بری‬ ‫ئەمسەروئەوسەرکردن بۆ چاپی کتێبەکەیان‪،‬‬ ‫خەریکی نووسینی کتێبی داهاتوویان بن‪.‬‬ ‫یەکێک لەم پەخشخانە بچووکانە ڕایگەیاندووە‪:‬‬ ‫«ئێمە تێکڕای ئــەو کــارانــەی کە پێویستن‬ ‫بــۆ نــووســەران ئەنجامیان بــدەیــن‪ ،‬جۆرێک‬ ‫گۆڕانکاریمان تێدا کردوون و ڕێکمان خستوون‬ ‫کە بە دڵی نووسەران بێت‪ .‬ئێمە پێمان وایە کە‬ ‫نووسەرانێکی زۆر هەن کە دەزگا گەورەکانی چاپ‬ ‫لە بیریان کردوون و ئەو نووسەرانەش کتێبی‬ ‫باشیان هەیە کە زۆر جاریش ئەگەر ڕێیان بکەوێتە‬ ‫ئەو دەزگا گەورانە ئەوا ڕووبەڕووی دواکەوتنی‬ ‫چاپی کتێبەکەیان و بێبەڵێنیی خاوەن‪-‬دەزگاکان‬ ‫دەبنەوە‪ .‬بۆیە ئێمە بە خێراترین کات کتێبەکان‬ ‫بۆ نووسەران چاپ دەکەین‪».‬‬ ‫ڕاستە کە خێرایی هەمیشە هاوڕێی نووسەران‬ ‫نییە و لەوانەیە پەلەکردن هەندێک کێشە لە‬ ‫پڕۆسەی نووسین‪ ،‬ئیدیت و تەنانەت بەرگی‬ ‫کتێبدا دروســـت بــکــات‪ ،‬بـــەاڵم پەخشخانە‬ ‫بچووکەکان دەبێت ئاگاداری خێرایی و هاوکات‬ ‫کوالیتییش بن‪ .‬نووسەرانێکی پڕفرۆش هەن کە‬ ‫حەیفە کاتێک کتێب دەدەنە دەزگایەکی چاپ‪،‬‬ ‫پاشان کاتەکەیان بــەوەوە بە فیڕۆ بچێت کە‬ ‫کەی کتێبەکەیان چاپ دەبێت و کەی دەگاتە‬ ‫دەست خوێنەران‪ .‬ئەوان وا باشترە ئەم کاتە بۆ‬ ‫کتێبی داهاتوویان تەرخان بکەن‪ ،‬بەاڵم زۆر جار‬ ‫دەزگاکانی چاپ دەبنە ڕێگر و بە دواخستن و‬ ‫بێبەڵێنی دەبنە بەربەست لە بەردەم نووسیندا‪.‬‬


‫كتێبێك لەسەر جیهانی دۆستۆیڤسكی‬ ‫ئا‪ :‬رەخنەی چاودێر‬

‫گەر تۆی خوێنەر دەتەوێ بە وردی لە ژیان و لە ڕۆمانەکانی فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی‬ ‫بگەیت‪ ،‬ئەوا ئەم کتێبە «دۆستۆیڤسکی» هێنری ترۆیا‪ ،‬یەکێکە لە سەرچاوە گرنگەکان‬ ‫بۆ چوونە ناو دنیا فراوان و ئاڵۆزەکەی ئەم بلیمەتەوە‪ .‬دنیای دۆستۆیڤسكی دنیای مرۆڤە‬ ‫بەلەنگاز و هەژار و لێقەوماوەكانە‪ .‬جیهانێكی سەیری پڕ لە مرۆڤانێكە كە تاوانبارن‪ .‬دنیای‬ ‫كاراكتەرانی هیچ و بازاڕی و ناشاعیرانەیە‪ ،‬گەر تا ئێستا دۆستۆیڤسكی وەك جیهانێكی‬ ‫لێڵ و تاریك لەبەرچاو تۆدایە و تەنیا لە ڕێگایی ڕۆمانەكانی و كاراكتەرەكانییەوە‬

‫دەیناسیت و وێنەیەكی خەیاڵیت بۆی هەیە‪ ..‬ئەوا تۆ ئێستا دەتوانیت لە ڕێگای ئەم‬ ‫كتێبەوە ئەو دۆستۆیڤسكییە بناسیت كە ژیاوە و ئەو ڕۆمانانەی نووسیوە كە ئێستاش‬ ‫لە هەرە باشەكانی ئەدەبیاتی جیهانن‪.‬‬ ‫ئەم كتێبە لە وەرگێرانی مامۆستا حەمەكەریم عارفە و دەزگای چاپ و پەخشی‬ ‫سەردەم باڵوی كردووەتەوە و ئێستا لە كتێبفرۆشییەكان دەست دەكەوێت‪.‬‬

‫««‬

‫‪2‬‬

‫ژماره‌ (‪ )551‬دووشه‌ممه‌ ‪2017/5/15‬‬

‫زەوی لەنێو گوڵەکەمدا پێدەکەنێ‬ ‫خەندە حەمید‬ ‫ڕامـــان لــە گوڵی نێو ئینجانەکەم‬ ‫دەمباتەوە بۆ یادەوەرییەکانی منداڵیم‪،‬‬ ‫ئــەو یــادەوەریــیــە گــەرمــانــەی لەنێو‬ ‫گوڵەکاندا هەم بووە‪ .‬ئەو گوڵەی لە الیەن‬ ‫هاوڕێیەکمەوە بە دیاری پێم دراوە‪ .‬کاتێ‬ ‫بەجێی دێڵم و دەڕۆم بۆ سەفەر دڵم الی‬ ‫گوڵە بچوکەکەمە‪ ،‬نەک تەنیا لەبەرئەوەی‬ ‫تینووی دەبێ‪ ،‬بەڵکو لەبەرئەوەی ناتوانم‬ ‫قسەی بۆ بکەم و ڕۆحــی ئەو هەست‬ ‫پێ بکەم‪ .‬من گوڵەکەم وەک منداڵێک‬ ‫دەدوێنم ڕازەکانمی بە گوێیدا دەچرپێنم‪،‬‬ ‫هەست دەکــەم ئەویش بۆم پێدەکەنێ‬ ‫ئەمەش ئومێدم پێدەبەخشێ‪ .‬هەروەک‬ ‫شاعیر و نووسەری دانیمارکی هانس‬ ‫کریستیان ئەندرسن دەڵـــێ‪'' :‬تەنیا‬ ‫ژیانکردن بــەس نییە‪ ،‬بەڵکو یەکێک‬ ‫گەرەکە خــۆرەتــاو‪ ،‬ئــازادی و گوڵێکی‬ ‫بچووکی هەبێت''‪ .‬هەربۆیە بەشێوەیەک‬ ‫بــە دەســتــەکــانــم گــەاڵکــانــی گوڵەکەم‬ ‫خاوێن دەکەمەوە هەست دەکەم سەری‬ ‫پەنچەکانم گەاڵکان ماچ دەکەن‪ .‬ئاخر زۆر‬ ‫کات گوڵەکان تەنیا نایانەوێ پارێزراوبن‪،‬‬ ‫بەڵکو دەشــیــانــەوێ خۆشبویسترێن‪.‬‬ ‫هەموو بەیانییەک هەڵدەستم گوڵی‬ ‫سەر تاقی پەنچەرەکەم چێژێکی تایبەت‬ ‫لــە ڕەن ــگ و تیشکم پــێــدەدات‪ .‬ئەم‬ ‫پەیوەندییە دوانەییە واتــا بەخشین و‬ ‫بەخشراوە‪ ،‬بەو مانایەی ئەوەی کە تۆ‬ ‫پێی دەدەی بە هەمان جوانی و چێژەوە‬

‫پێت دەداتــەوە‪ ،‬هەربۆیە ئەمە شتێکی‬ ‫سروشتییە‪ ،‬گوڵەکان وا دەکەن مرۆڤ‬ ‫هەست بە ئاسوودەیی بکات‪ ،‬چونکە‬ ‫جەوهەری ڕەنگەکانن‪ .‬هــەروەک چۆن‬ ‫گوڵەکان خۆیان یادەوەرین جگە لەوەی‬ ‫خۆت یادەروەری منداڵی لەنێو گوڵەکاندا‬ ‫بچنییەوە‪.‬‬ ‫کــاتــێ گــوڵــێــک دەچــێــنــی واتـــا تۆ‬ ‫باوەڕت بە سبەینێیە‪ .‬من ئەزموونێکی‬ ‫باش و جوانم لە نازهەڵگرتنی گوڵ و‬ ‫الواندنەوەیاندا هەیە‪ ،‬ئەوکاتەی منداڵ‬ ‫بـــووم و لــە قۆناغەکانی ســەرەتــای‬ ‫خوێندندا بووم‪ ،‬باوکم بڕیاری دا نەمامگە‬ ‫و گوڵفرۆشییەک بکاتەوە‪ ،‬چونکە باوکم‬ ‫باوەڕی بەو سبەینێیەیە کە دادێت‪ .‬ئەو‬ ‫ئێستاش زۆر نزیکە لە گوڵ و تێکەڵە‬ ‫لەگەڵیان‪ ،‬مامەڵەی لــەگــەڵ گــوڵ و‬ ‫سەوزایی زۆر تایبەتە‪ .‬ئەو یەکەم کەس‬ ‫بوو لە ڕانیە شەتڵگەیەکی بەو شێوەیە‬ ‫گەورە دابنێت‪ .‬نزیکی من و باوکم وای‬ ‫کرد پێکەوە شەتڵگەکە بەڕێوەبەرین‪،‬‬ ‫هەم لە ماڵەوە و هەم لە دوکانەکەشدا‬ ‫کارمان دەکرد‪ .‬لەنێو باخی حەوشەکەمان‬ ‫شەتڵمان دەگرت و دەمان چاندن‪ ،‬چونکە‬ ‫ئەوکاتە زۆربەی ماڵەکان فەزای ژیانێکی‬ ‫ســەوزی تێدابوو‪ ،‬باخچە و سەوزایی‬ ‫بەشێکی گرنگ بوون لە ماڵی کوردیدا‪،‬‬ ‫بــەداخــەوە ئەمە لە ئێستادا بەهۆی‬ ‫بەرفراوانبوونی باڵەخانە بازرگانییەکان‬ ‫و دروستکردنی خــانــووی چەند قات‬ ‫بە بلۆک و چیمەنتۆ فەزای حەوشە و‬ ‫سەوزایی بەرتەسک کراوەتەوە‪ .‬ئەوکاتە‬ ‫دوکانەکەمان لە سەری کۆاڵنەکەماندا‬ ‫بوو‪ ،‬دەرفەتی ڕاکردنم لە دوکانەوە بۆ‬ ‫ماڵەوە و بە پێچەوانەشەوە هەبوو‪ .‬ئەو‬ ‫کاتانەی بابم دەچــوو بۆ سلێمانی بۆ‬ ‫هێنانی شەتڵ و جۆری تازەی گوڵ‪ ،‬من‬ ‫خۆم بە تەنیا لەسەر دوکانەکە دەمامەوە‬ ‫و ڕۆژانــە چەند دڵم بەوە تەنگ دەبوو‬

‫کاتێ گوڵە جوانەکانم دەفرۆشران‪ ،‬لە‬ ‫هەمان کاتدا هێندەش دڵم خۆش دەبوو‬ ‫کە دەفرۆشران و پارەکەیم وەردەگرت‪،‬‬ ‫هەستم دەکرد من ئەرکێک بەجێدێنم و‬ ‫بەو ڕێیەوە خێزانێک دەژیێت‪.‬‬ ‫ئــەو کەسانەی دەهاتن گوڵیان لێ‬ ‫دەکڕیم بە بچکۆلەی گوڵفرۆش ناویان‬ ‫دەب ــردم هەندێ جــاری تر دەیــان وت‬ ‫گوڵەباخ‪ .‬یاخود دەیان دوانــدم کە من‬ ‫بێزارنابم لەسەر ئەو دوکانەم یان من‬ ‫منداڵم دەبــوایــە یــاری بکەم‪ ،‬ڕاستی‬ ‫من خۆم بەرگەی ئەوەم نەدەگرت گەر‬ ‫ئیشێکی تربوایە و گوڵفرۆشی نەبوایە‪،‬‬ ‫چونکە من منداڵێکی بە جووڵە و پڕ‬ ‫وزە و یاری بووم لەوێشدا زۆرکات بیر‬ ‫و هۆشم دەچــوو بۆ الی یاریکردن و‬ ‫هاوڕێکانم لە کۆاڵن‪ ،‬بەاڵم دواتر خۆم‬ ‫بە ئــاودان و ڕێکخستنی گوڵەکانەوە‬ ‫مەشغوڵ دەکرد‪ ،‬چێژم لە خزمەتکردن‬ ‫و نازهەڵگرتنی گوڵەکان وەردەگــرت‪.‬‬ ‫ئەوانیش لەبەرانبەردا جوانی و ئارامیان‬ ‫پێدەدام‪ ،‬گوڵفرۆشی یەکێکە لەو دەگمەنە‬

‫ئیشانەی کە تەنیا بازرگانی نییە‪ ،‬بەڵکو‬ ‫ئیشێکە وەرگرتن و بەخشینە‪ ،‬گوڵەکان‬ ‫چی لە تــۆوە وەربــگــرن لــەوە زیاترت‬ ‫پێدەبەخشنەوە!‬ ‫مامەڵەی من لەگەڵ کڕیارەکانم زۆر‬ ‫مندااڵنە بوو‪ ،‬لەو کڕیارانە توڕە دەبووم‬ ‫کە عەزێتی گوڵە شەرمنیان دەدا و‬ ‫بەالیانەوە سەیربوو کاتێ شەرمی بۆ‬ ‫دەکردن‪ ،‬دەستیان لێدەدا و وایان دەکرد‬ ‫شەرم بکات و خۆی دابخاتەوە‪ .‬مۆنەم‬ ‫لەوانە دەکرد کە بە گوڵە دڕکەکانمیان‬ ‫دەگوت چۆن دەبێ دڕک ئەوەندە گرانبێ!‬ ‫بیرمە یەکەم گــوڵ کە فرۆشتم ناوی‬ ‫سادۆنیا بوو‪.‬‬ ‫هەرچەندە ئیشکردن و دوکــانــداری‬ ‫بۆ کچێکی بچووک هێندەش ئاسان‬ ‫نییە‪ ،‬بگرە هەندێجار مەترسیدارە لە‬ ‫کۆمەڵگەیەکی پیاوساالردا‪ ،‬بیرمە پیاوە‬ ‫چاوبرسییەکان بە حەز و شەهوەتەوە‬ ‫سەیریان دەکــردم هەتا دەگاتە ئەوەی‬ ‫یەکێکیان بە زمانێکی شیرینەوە دەی‬ ‫دواندم کە سبەی دەگەڕێتەوە‪ ،‬شیرینی‬

‫و بووکم بۆ دێنێت‪ ،‬داوای لێدەکردم‬ ‫لەگەڵیدا بڕۆم‪ ،‬من ئەوکات تێنەدەگەیشتم‬ ‫لە مەبەستی تەنیا دەترسام و دەم زانی‬ ‫مەترسییەک هەیە‪ ،‬بێ ئــەوەی بزانم‬ ‫ڕادەی مەترسییەکە چییە و چۆنە‪ .‬هەر‬ ‫بۆیە بێ ئــەوەی بە هیچ کەسێ بڵێم‪،‬‬ ‫ڕۆژی دواتر بەزۆر خوشکە بچوکەکەم‬ ‫لەگەڵ خۆم برد بۆ دوکانەکە‪ ،‬تەواوی‬ ‫ئەو رۆژە الی خۆم هێشتمەوە‪ ،‬تاکو لەو‬ ‫مەترسییە دەربازبووم‪.‬‬ ‫ئەوەی داخە بۆ من لەگەڵ گەورەبوونم‪،‬‬ ‫کاتێ لە جەستەدا بووم بە کچێکی کامڵ‪،‬‬ ‫بەپێی کات وردە وردە ئەو ئیشەم لێ‬ ‫زەوتکرا‪ ،‬بەڕادەیەک غەم دایگرتم کە‬ ‫حەزم نەدەکرد هەواڵی بێنازی گوڵەکان‬ ‫ببیستم و بیان بینم‪ ،‬ماڵەوەمان بێ‬ ‫ئەوەی دەرک بەوە بکەن گەورەبوونی‬ ‫من لە جەستەدا مەترسی نییە‪ ،‬چونکە‬ ‫لە کۆمەڵگەی ئێمەدا مەترسی لە هەر‬ ‫دۆخ و ساتێکدا بێت‪ ،‬بوونی هەیە‪ .‬یان‬ ‫دەشێ لە ترسی پالر و قسەی خەڵک‬ ‫بووبێت‪ .‬بــراکــەم بۆ ماوەیەکی کەم‬ ‫لەگەڵ باوکم خەریکبوو‪ ،‬بەاڵم بەردەوام‬ ‫نەبوو دواتر کوڕە خاڵەکەم‪ ،‬تا دواجار‬ ‫بەهۆی گۆڕینی دۆخ و ژیانەوە کەوتینە‬ ‫سەر زەرەر و وەک زۆربــەی پیشەکان‬ ‫دەسبەرداری بووین‪.‬‬ ‫تۆ کاتێک بەئاگا بیت بەرانبەر بە‬ ‫گوڵەکان ئەوا بەها و نرخیان دەزانی‬ ‫ئەمە پەیوەندی بــەوەوە نییە یاخود‬ ‫گرنگ نییە کە زۆر جۆری گوڵت هەیە‬ ‫یان کەم‪ .‬هەروەها فەیلەسوفی گوڵفرۆش‬ ‫ئانجا دەڵــێ‪'' :‬ئــەگــەر تۆ بوەستی و‬ ‫بۆنی گوڵەکان بکەی‪ ،‬ئەمە واتای ئەوە‬ ‫دەگەیەنێت ئێمە بەئاگاییەوە دەزانین‬ ‫هەموومان بەشێکین لە زەوی‪ .‬ئەمە‬ ‫ڕۆحــت بــەرز دەکــاتــەوە و بەختەوەرت‬ ‫دەکـــات‪ .‬بۆیە ئەمە وا دەکـــات گوڵ‬ ‫شتێکی کڕۆکی بێت نەک تەنیا شتێک‬

‫بێت بۆ دیاری یان بۆ ڕازاندنەوە''‪.‬‬ ‫دەکــــرێ ئــەمــە بــگــەڕێــنــمــەوە بۆ‬ ‫ئێستیتیکی ســەوز‪ ،‬کە لەتەک یەک‬ ‫ئیدێی نــاوەنــدیــدا خــەریــکــە ئەویش‬ ‫ژینگەناسییە (ئێستێتیکی ئیکۆلۆژی)‪،‬‬ ‫بەپێی ئەم ئێستێتیکە نابێت سروشت‬ ‫وەک ئۆبژێکتێک ببینرێ‪ ،‬بەڵکو وەک‬ ‫ژینگەیەک کە ئێمە پابەندین پێوەی‪.‬‬ ‫ه ــەروەک چــۆن سروشت و جوانی لە‬ ‫کۆنسێپتە بناغەییەکانی ئێستێتیکن‪ ،‬بە‬ ‫هەمان شێوە الی کانت هەمیشە ''جوانی‬ ‫سروشت'' لە پێش ''جوانی هونەرە''‪،‬‬ ‫چونکە هۆشسامبوون بە یەکەمیان‬ ‫نیشانەیە بۆ هەڵوێستێکی مۆڕاڵی‪ .‬کەوایە‬ ‫مەزنی سروشت لەوەدایە کە ئەو وەک‬ ‫سروشت دەتوانێت لەنێو مرۆڤدا بەڕێی‬ ‫لێڕوانینەوە ئیدێی مۆراڵ بێداربکاتەوە‬ ‫و بەئاگا بێنێتەوە‪ .‬ئەمە لە ئێستادا‬ ‫ڕووبەڕووی ئەو پرسیارەم دەکاتەوە ئایا‬ ‫ئێمە لە کوێی هەڵوێستێکی مۆڕاڵیانەداین‬ ‫بەرانبەر بە سروشت؟ لە کاتێکدا سەری‬ ‫گــوڵــەکــان دەقرتێنین‪ ،‬دەچینە نێو‬ ‫سروشتەوە بە کۆمەڵی پاشماوە سروشت‬ ‫پیس دەکەین و بەجێی دێڵین‪.‬‬ ‫ئەمە بــەرەو پرسیارە کرۆکییەکەی‬ ‫(ئانجا)م دەبات کە دەڵێ‪'' :‬گوڵەکان‬ ‫دیــاری زەویـــن‪ ،‬چونکە زەوی هەموو‬ ‫ئــەوەیــە کــە ئێمە هــەمــانــە و ئێمە‬ ‫پێویستمانە‪ .‬ئەگەر ئێمە سەرچاوەکان‬ ‫پتر لــەوە بەکاربهێنین کــە سروشت‬ ‫بەرهەمیان دەهێنێ‪ ،‬ئەوا دواتر ئێمە ڕوو‬ ‫لە کوێ دەکەین؟ بۆیە ئەم پەیوەندییە‬ ‫گوڵفرۆشی دەکاتە شتێکی کڕۆکی'' ‪.‬‬ ‫ئێستاش خۆزگە و خەونی من ئەوەیە‬ ‫ڕۆژێ بتوانم دوکانە گوڵفرۆشییەکەم‬ ‫دابــنــێــمــەوە و بــە ئومێد و خەونی‬ ‫ئێستامەوە ئاگام لێیانبێ و بەردەوام بم‬ ‫لەگەڵیاندا‪.‬‬

‫کوشتنی دەق لەپێناو لێدانی نووسەردا‬ ‫حەمە مەنتك‬ ‫بەشی یەکەم‬

‫ئــەمــە دووەم جــارمــە لــەبــارەی‬ ‫نووسینە بەناو ڕەخنەییەکانی گۆڤاری‬ ‫شیعر دەنووسم‪ ،‬ئەم گۆڤارە یەکێکە‬ ‫لــە گــۆڤــارە هــەرە بــاشــەکــان‪ ،‬بــەاڵم‬ ‫بــەداخــەوە ئەو نووسینانەی بەناوی‬ ‫ڕەخنەی شیعرەوە لە بارەی شاعیرانی‬ ‫کوردەوە (نەك دەقی شیعرەکانیان!)‬ ‫دەنــووســرێــت‪ ،‬سەنگی ئــەم گۆڤارە‬ ‫دەهێنێتە خوارەوە‪ .‬دەمەوێ بڵێم دوای‬ ‫سێ ژمــارە لەم گۆڤارە پارادۆکسێک‬

‫لەنێوان مانیفێستەکەی و شێوازی‬ ‫نووسین لەبارەی شیعری کوردییەوە‬ ‫هەیە‪ .‬تەنانەت لەنێوان ئەو توێژینەوە‬ ‫وەرگێڕدراوانەی لەوێدا باڵودەکرێنەوە‬ ‫لەگەڵ شێوازی نووسینی نووسەرە‬ ‫کوردەکان ئاسمان و ڕێسمان جیاوازیان‬ ‫هەیە‪ .‬بە بڕوای من ئەم پارادۆکسی‬ ‫ئیشکردنە بۆ دوو هۆکار دەگەڕێتەوە‪،‬‬ ‫یەکیان دیسان جەختی لەسەر دەکەمەوە‬ ‫نەبوونی مێتۆدێکی دیــاریــکــراوە بۆ‬ ‫نووسینی ڕەخنەیی (مێتۆدی زانستی‬ ‫بــۆ ڕەخــنــە دەنــا شــێــوازی ئەوانیش‬ ‫جۆرێک لە مێتۆدە‪ ،‬بەاڵم ناچێتە خانەی‬ ‫مێتۆدە ڕەخنەییەکانەوە)‪ ،‬دووەم‬ ‫ئــەم بــرادەرانــە هێندەی مەبەستیان‬ ‫بڵێن ئەو شاعیرانەی لە کن خوێنەری‬ ‫کورد جێی باسن (جا بە هۆی دەقی‬ ‫باشەوە بێت‪ ،‬یان هۆکاری دیکە) ئەوان‬ ‫ڕەخنەی لێ دەگرن‪ ،‬بە واتایەکی دیکە‬ ‫دەیــانــەوێ بڵێن ئەها لــەم گۆڤارەدا‬ ‫ڕەخنەی شاعیران دەکەین‪ .‬من لەمەدا‬

‫حەقیان پێدەدەم‪ ،‬بەڵێ هێندەی ئەوانە‬ ‫مەبەستیانە لەبارەی شاعیرەکانەوە‬ ‫قسە بکەن‪ ،‬هێندە مەبەستیان نییە‬ ‫لــەبــارەی دەقــی شیعری شاعیرەکان‬ ‫قسە بکەن‪ .‬ئەمەیش لە سەردەمی‬ ‫فۆرمالیستەکانەوە باوی نەماوە‪.‬‬ ‫لەالیەکی دیکەوە منیش دەمــەوێ‬ ‫مــۆدێــلــێــکــی دیــکــەی ڕەخـــنـــە‪ ،‬کە‬ ‫ڕەخنەی ڕەخنەیە بهێنمە ناو کاری‬ ‫توێژینەوەی کوردییەوە‪ .‬ڕەنگە پێشتر‬ ‫بە شێوازی دیکە ئەمە کرابێت‪ .‬بۆ‬ ‫نموونە کاتێك نووسەرێک لەبارەی‬ ‫شیعری شاعیرێکەوە‪ ،‬یان نووسینی‬ ‫نووسەرێکەوە نووسینێکی نووسیبێت‪،‬‬ ‫ئەو شاعیرە‪ ،‬یان نووسەرە هاتووە‬ ‫وەاڵمــی داوەتـــەوە و قسەی لەبارەی‬ ‫نووسینەکەی کابرا کـــردووە‪ .‬ئەمە‬ ‫ناچێتە خانەی کاری ڕەخنەی ڕەخنە‪،‬‬ ‫چونکە هێندەی ئامانج لێدانی کەسەکە‬ ‫بووە‪ ،‬هێندە قسەکردن نەبووە لەبارەی‬ ‫نووسینەکە‪ .‬واتـــە بــە شێوەیەکی‬

‫زانستیانە نــەبــووە‪ .‬من دەمــەوێ بە‬ ‫شێوەیەکی دیکە کار بکەم‪ ،‬ئەویش‬ ‫بـــەراوردی نووسینە ڕەخنەییەکە و‬ ‫دەقەکان بکەم‪ ،‬ئەویش بە ئامانجی‬ ‫دەرخــســتــنــی بــنــەمــاکــانــی زمـــان و‬ ‫ڕەخنە و کەرەسەکانی ڕاڤــەکــردن‪،‬‬ ‫بەاڵم بەبێ ئەوەی کارێکم بە کەسی‬ ‫ڕەخنەگرە و شاعیرەوە هەبێت‪ ،‬من‬ ‫لەناو نووسینە ڕەخنەیی و دەقەکەدا‬ ‫کــار دەکــەم‪ ،‬چونکە ئەمە جەنگ و‬ ‫سەنگەرگرتن نییە لە یەکدی‪ ،‬هێندەی‬ ‫سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی ڕەخنەی لەپێناو ئـــەوەی خوێنەر یەکڕاست یاخیبوونی ساختە)ی «ئارام سدیق»‪،‬‬ ‫ئەدەبییە‪ .‬هاوکات هەڵوەشانەوەی نەکەوێتە بەر کاریگەری بۆچوونەکانی (سەردەمی نەهامەتی و پاشەکشەی‬ ‫نووسینی ڕەخنەییە بۆ ئەوەی هەموو ڕەخنەگر‪ ،‬بەڵکوو ئــەو بۆچوونانە شیعر الی بەڕۆژ ئاکرەیی)ی «پشتیوان‬ ‫ئــەو کاریگەرییە الوەکیانەی وەکــوو ‌هەڵسەنگێنێ و لــێــکــدانــەوەیــان بۆ عــەلــی» و (شاعیری پۆزەتیڤ)ی‬ ‫ئایدیۆلۆجیا و بــاوەڕە کۆمەاڵیەتی و بکات‪ .‬بەمەیش پێوەندییەکی تازە «زانیار محەمەد» بدوێم و ڕەخنەی‬ ‫سیاسیانەی ڕەخنەگر وەکوو پێوەرێک لەنێوان خوێنەر و دەق و ئەو نووسینە خۆم لە نووسینەکانیان بنووسم‪ ،‬بە‬ ‫بۆ هەڵسەنگاندنی دەق پەنای وەبەر ڕەخــنــەیــیــەی لــەبــارەی دەقــەکــەوە ئامانجی سەرخستنی مێتۆدی ڕەخنەی‬ ‫بـــردوون دەربــخــات‪ .‬لەالیەکی دیکە نــووســراوە‪ ،‬دروســت دەکــات‪ .‬لێرەدا ڕەخنە‪.‬‬ ‫دەبێتە هۆکارێك بۆ بەرزکردنەوەی لەبارەی هەرسێ نووسینی‪( :‬شیعر و‬ ‫ئاستی هووشیاریی خوێنەر‪ ،‬ئەویش‬


‫کەریم پەڕەنگ یەعقوبە درۆزن بە کوردی باڵو دەکاتەوە‬ ‫ئا‪ :‬ڕەخنەی چاودێر‬

‫ڕۆمانی «یەعقوبە درۆزن»ی یورک بێکەر‪ ،‬نووسەری دیاری ئەڵمانی‪ ،‬ناونیشانی‬ ‫نوێترین کاری وەرگێڕدراوی نووسەر و وەرگێڕ کەریم پەڕەنگە و بڕیار وایە لە‬ ‫ئاییندەیەکی نزیکدا لە الیەن ناوەندی غەزەلنووسەوە چاپ و باڵو بکرێتەوە‪.‬‬ ‫ڕۆمانی یەعقوبە درۆزن‪ ،‬گێڕانەوەی هیوایەت و ڕەنج و نائومێدیی دانیشتووانی‬ ‫ئۆردوگایەکی زۆرەملێیە‪ .‬یەعقوبە درۆزن‪ ،‬جولەکەیەکە لەم ئۆردوگایە زۆرەملێیەدا‬

‫بە ڕێکەوت هەواڵێکی مژدەبەخش لە بەرەکانی جەنگەوە دەبیستێت‪ ،‬پاشان ئەو‬ ‫هەواڵە بۆ برادەرەکانی دەگێڕێتەوە و بۆ ئەوەی بڕوای پێ بکەن دەڵێت من‬ ‫ڕادیۆیەکم بە دزییەوە هەیە و لەوێوە هەواڵەکەم زانیوە‪ .‬کاتێکیش یەعقوب دەبینێت‬ ‫هاوڕێکانی بە هەواڵەکە دڵخۆشن‪ ،‬هەرجارە و هەواڵێکی درۆ و خۆشیبەخشانە باڵو‬ ‫دەکاتەوە و دەڵێت لە ڕادیۆکەوە بیستوومە‪.‬‬ ‫شایەنی باسە وەرگێڕ ڕۆمانەکەی لە ئەڵمانییەوە کردووە بە کوردی‪.‬‬

‫‪3‬‬

‫ژماره‌ (‪ )551‬دووشه‌ممه‌ ‪2017/5/15‬‬

‫ڕۆمان و زمان‪ ..‬تۆقی عەزازیل‬

‫دکتۆر هاشم ئەحمەدزادە‬ ‫بەشی یەکەم‬

‫ناونیشانی ‹ڕۆمان و زمان› لە نیگای‬ ‫یەکەمدا سەیر دێتە بەرچاو‪ .‬پێوەندیی‬ ‫زمان بە ئەندێشە و بە بوونەوە‪ ،‬وەک‬ ‫پێوەندیی ماسییە بە ئاوەوە‪ .‬بە واتایەکی‬ ‫تر‪ ،‬هەر چۆن لە دەرەوەی ئاودا شتێک‬ ‫بۆ ماسی لــەئــارادا نییە‪ ،‬لە دەرەوەی‬ ‫زمانیشدا‪ ،‬ئەندێشە نییە و لە نەبوونی‬ ‫ئەندیشەشدا گێڕانەوە دەست پێ ناکات‪.‬‬ ‫ڕۆمــان یاخود هەر چەشنە نووسینێک‪،‬‬ ‫بە بێ زمــان ناتوانێ لــەئــارادا بێت و‬ ‫دەکارهێنانی ناونیشانێکی ئاوا لەڕاستیدا‬ ‫بە مانای جۆری زمانە لە نووسینی ڕۆماندا‬ ‫لە پێوەندی لەگەڵ بوار و فەزا و زەمەن‬ ‫و شێوازی ڕۆمــانــەکــەدا‪ .‬لــەم وتــارەدا‪،‬‬ ‫لەسەر بنەمای خوێندنەوەی ڕۆمانی تۆقی‬ ‫عەزازیل‪ ،‬هەوڵ دەدەم تایبەتمەندییەکانی‬ ‫زمانی دەکارهاتوو لەدەقەکەدا دەستنیشان‬ ‫بکەم و گرنگیی ئەم دەقە لە ئافراندنەوەی‬ ‫زمــانــی ســەردەمــێــکــی بــەســەرچــووی‬ ‫کۆمەڵگەی کوردی بخەمە بەر باس‪ .‬کە‬ ‫گابۆڕم خوێندەوە‪ ،‬نەمتوانی ســەرەڕای‬ ‫سەرقاڵی زۆر دەســت بە خوێندنەوەی‬ ‫تۆقی عەزازیلیش نــەکــەم‪ .‬ئاخر زۆر‬ ‫گرنگە زیاتر لە ڕۆمانێکی یەک نووسەر‬ ‫بخوێنییەوە و بزانی کە تواناییەکانی ئەو‬ ‫لە دوو یان زیاتر لە دوو گێڕانەوەدا چۆنە‬ ‫و چەندە شێلگیریی نووسین و داهێنان‬ ‫لە بەرهەمەکانیدا خۆی دەردەخات‪ .‬هەموو‬ ‫نووسەرێک مەترسیی ئــەوەی لە سەرە‬ ‫کە دوای ئافراندنی بەرهەمێکی چاک‬ ‫نەتوانێت ئاستی بــەرزی بەرهەمەکەی‬ ‫لە بەرهەمەکانی تریدا ڕابگرێت‪ .‬ئەگەر‬ ‫جیاوازیی نێوان بەرهەمەکانی نووسەرێک‬ ‫لە چاکەوە بۆ چاکتر نەچێت‪ ،‬خوێنەرەوە‬ ‫زیاتر لە نووسەر دۆش دادەمێنێت و‬ ‫ئــاواتــەخــواز دەبــێــت کــە نــووســەر هەر‬ ‫دوای بەرهەمە سەرکەوتووەکەی چیتری‬ ‫بالونەکردبایەوە‪ .‬بەاڵم کێشەی من ئەوە‬ ‫بوو کە تۆقی عەزازیل بەر لە گابۆڕ چاپ‬ ‫و باڵو ببووەوە‪ )١(.‬هەر بۆیە بەرزیی و‬ ‫بەهێزبوونی شێوازی و ناوەرۆکیی گابۆڕ‬ ‫بە بەراورد لەگەڵ تۆقی عەزازیل بۆ من‬ ‫نەک گرفت بەڵکو دەستکەوتیش بوو‪ .‬بە‬ ‫واتایەکی تر ئەگەر تۆقی عەزازیل بە هەر‬ ‫شێوەیەک نەیتوانیبا گرەوی پێشبڕکێی‬ ‫ئەدەبی لە گابۆڕ بەرێتەوە‪ ،‬من ئەوەم بە‬ ‫دەستکەوتێکی فراژۆیانە بۆ نووسەرەکی‬ ‫دادەنا‪ .‬بەاڵم پێچەوانەکەی ڕەنگ بوو تا‬ ‫ڕادەیەک خەمباریم میوان کات‪.‬‬ ‫هەر لە یەکەم ڕستەی تۆقی عەزازیلەوە‬ ‫تووشی گێڕەرەوەیەک دەبین کە بە شێوەی‬ ‫یەکەم کەس دەست بە گێڕانەوە دەکات‪:‬‬ ‫«من سەگی بەرپێی ئەو زاتە حەدی ئەوەم‬ ‫نییە ئەم بەسەرهاتە بگێڕمەوە‪ .‬گێڕانەوەی‬ ‫بەسەرهات و ژین‌نامەی بنەماڵەی ئەو‬ ‫مشایەخە «ڕوح و گیانم بە فیدایان»‬

‫بۆ منی ئۆمیی بێسەروزمانی خاکەساری‬ ‫ڕووڕەشــی بێ‌پەناوپشتیوان نابێ‪)٢(».‬‬ ‫دواتر‪ ،‬کاتێک کاراکتێرە تەواو شۆراوەکان‬ ‫لە ستریۆتایپی کۆمەاڵیەتی‪ ،‬دێتە گۆ‬ ‫فەزای شوێنکاتیک خۆی دەردەخــات کە‬ ‫خوێنەرەوە نوقمی سەفەرێکی زمانی لە‬ ‫زەمەندا دەبێت و حەز بە گەڕانەوە بۆ‬ ‫ئێستای خۆی ناکات‪“ .‬یاڕەبی تەپوتۆزی‬ ‫ئەو دارە لە چاوان هەڵسووم و هەزاری وەک‬ ‫منی لە دەور گەڕێ‪ )٣(”.‬ئەوە ئەو شێوە‬ ‫ئاخافتنەیە کە وەستا خەسرەو لە کاتی‬ ‫غوسڵی تۆبە و لێدانی داری مشتوماڵ بە‬ ‫دەستی خەلیفە مەال عەلی‪ ،‬دەکاری دێنێت‪.‬‬ ‫تۆ بە ئەزموونی ئێستاتەوە و بە زەبوونی‬ ‫کەسایەتییەکی لەم چەشنە زوێر دەبی‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەم زمانە کە ئاوا جوان ئەم فەزایە‬ ‫دەگوازێتەوە‪ ،‬سەرمەستانە زوێرییەکەت‬ ‫قەرەبوو دەکاتەوە‪ .‬هێندێکجار زمان لە‬ ‫چوارچێوەی ئەندامانی گۆکردن‪ ،‬دەم‪،‬‬ ‫گەروو‪ ،‬زمان و تاڕەکانی دەنگ دەردەچێت‬ ‫و دەبێت بە ئامرازێکی مۆسیقایی و بە‬ ‫لەرین و گڤینێکی تایبەتەوە بەردەنگ‬ ‫دەدوێنێت‪ .‬لەوەش زیاتر‪ ،‬دەنگ تێکەڵی‬ ‫جەستە دەبێت و فەڕشی حەوت ڕەنگی‬ ‫بەرپێی بەردەنگ دێنێتە سەما‪ .‬بۆ نموونە‬ ‫کاتێک دەنگی دەفلێدان دێت و سەمای‬ ‫دەروێشەکان دەســت پێدەکات‪ ،‬ڕیتمی‬ ‫مۆسیقایی و جوانیی سەمای دەروێشەکان‬ ‫دەبێتە تابڵۆیەکی زیندووی پڕ وزە و‬ ‫هارمۆنیا‪)٤(.‬‬ ‫لە هەلومەرجێکدا کە خوێنەرەوە‬ ‫داوەتـــی فەزایەکی دەستکرد دەکرێت‬ ‫و دەزانــێــت کە ئــەم کاراکتێرە یاخود‬ ‫گێڕەرەوەیە بە ناسینێکی قووڵەوە فەزاکە‬ ‫دەخەمڵێنێت‪ ،‬تووشی جۆرێک لە نامۆیی‬ ‫دەبێت و هەست دەکات دەبێ لە دەرەوەی‬ ‫زمانێکی ئــاســایــیــەوە‪ ،‬خــۆی تێکەڵی‬ ‫ڕووداوەکـــان بکات‪ .‬لێرەدایە تێکنیکی‬ ‫ئەزموونکراوی سەرکەوتووی ‹گێلە›ی‬ ‫دۆستۆیۆڤسکی و ‹کاندیدی› ڤۆلتەر دەکار‬ ‫دێت و زمانی کینایە(‪ )irony‬دەبێتە‬ ‫چارەسەری دەردی ڕووبــەڕووبــوونــەوەی‬ ‫ڕاستەوخۆ‪ .‬ئیتر لە کاتی ئاوادا گێڕەرەوە‬ ‫یاخود کاراکتێرێکی گێڕانەوەکە‪ ،‬بۆ‬ ‫بەخشینی چێژ‪ ،‬خۆی دەکاتە قوربانیی‬ ‫هۆش و زەوقی خوێنەرەوەوە‪ .‬زمانی پڕ‬ ‫لە کینایەی گێڕانەوەکە زۆر جار ئەوەندە‬ ‫کارتێکەریی لەسەر خوێنەرەوە هەیە کە‬ ‫تۆ هەست بە درکاندنی ڕازێک دەکەی کە‬ ‫تەنیا بەم شێوەیە دەتوانێت قورسایی‬ ‫باسی شێخ باپیر وەئەستۆ بگرێت و‬ ‫درکاندنی ڕاستەوخۆی فاکتا هیچ چێژێکی‬ ‫خوێندنەوەی لێ هەڵ ناکەندڕێت‪« .‬تۆ کە‬ ‫سەگی ئەو بەرپێیەی‪ ،‬وریا بە شەیتانی‬ ‫تڕۆکراو‪ ،‬نەوسی نەوسنت فریو نەدا و‬ ‫گۆچانی ئەو زاتە لە ملت دانەماڵرێ‪ .‬ئەوە‬ ‫نهێنی کەسێکە دایم دەم بە قورعان و‬ ‫لەش لەعاسمان و دەست بەدوعایە؛ نەچی‬ ‫ببیە دەسخەرۆی شەیتان و قورمی سیا‬ ‫دڵت وا داپۆشێ ئەوە بگێڕییەوە کە ئەو‬ ‫زاتە لە تەمەنی پڕ خێر و بەرەکەتیدا‬ ‫سێ ژنی هێناوە‪ )٥(».‬بۆ چرکەیەک وا‬ ‫هەست بکە کە لە دەرەوەی ئەم تێکنیکە‬ ‫(‪ )device‬تۆ ڕاستەوخۆ بیستبوایەت‬ ‫کە شێخ سێ ژنی هەبووە‪ .‬ئەم هەستە‬ ‫لەگەڵ هەستی بیستنی ناڕاستەوخۆی‬ ‫هەواڵەکە بـــەروارد بکە‪ ،‬ئــەو کــات لە‬ ‫گرنگیی گەیاندنی ناڕاستەوخۆی پەیامەکە‬

‫دەگــەی و دڵنیا دەبییەوە کە لەگەڵ‬ ‫دەقێکی ئەدەبی و تێکنیکێکی گێڕانەوەیی‬ ‫سەرکەوتوودا ڕووبەڕووی‪.‬‬ ‫سااڵنێک پێش ئێستا لێکۆلەرەوەی‬ ‫بەتوانای هۆلەندی‪ ،‬مارتین ڤان بڕۆینسێن‪،‬‬ ‫توێژینەوەیەکی خــۆی بە نــاوی ئاغا‪،‬‬ ‫شێخ و دەوڵــەت بــاو کــردەوە و تێیدا‬ ‫سێگۆشەی ئاغا و شێخ و دەوڵەتی لە‬ ‫بەستێنی کۆمەڵگەی کوردیدا هەڵسەنگاند‪.‬‬ ‫(‪ )٦‬تۆقی عەزازیل گێڕانەوەیەکی ئەوتۆ‬ ‫ئاراستە دەکات کە تێیدا بە دەرخستنی‬ ‫پێوەندیی شێخ باپیر و عەتا خان و مەال‬ ‫سابیر‪ ،‬پــەردە لەسەر پێوەندییە باوە‬ ‫کۆمەاڵیەتییەکان لە کوردستان ال دەدات‪.‬‬ ‫زیاتر لە دەرخستنی سیمای پێوەندییە‬ ‫کۆمەاڵیەتییەکان‪ ،‬تۆقی عەزازیل دەبێتە‬ ‫ئاوێنەی بــەرز و نزمبوونەوەی ڕووداە‬ ‫سیاسییەکانی کۆمەڵگەی کــوردی‪ .‬بۆ‬ ‫نموونە ئافراندنەوەی گێڕانەوەییانەی‬ ‫ڕووداوەکانی دوای شۆڕشی ‪ ١٩٧٩‬لە ئێران‬ ‫و داگیرکردنی تەکیەی شێخ باپیر لەالیەن‬ ‫هێزێکی چەکدارەوە‪ ،‬دەتوانێ بەستێنی‬ ‫لێکدانەوەی سیاسیی گۆڕانکارییەکانی‬ ‫کۆمەڵگەی کــوردی بە شێوەیەکی زۆر‬ ‫کاریگەر مسۆگەر بکات‪.‬‬ ‫لە تۆقی عەزازیلدا هێندێکجار گێڕەرەوە‬ ‫دەبێتە وەبیرهێنەرەوەی پانتۆمیمی ڕۆمای‬ ‫کــۆن و خوێنەرەوە هەست دەکــات کە‬ ‫گێڕەرەوە بە یەکباڵی بابەتێکی ئوستورەیی‬ ‫دەگێڕێتەوە و فـــەزای گێڕانەوەکەش‬ ‫دەبێتە ئەو کۆڕەی کە ئاوازی گێڕانەوەکە‬ ‫دەڵێتەوە‪ .‬گێڕەرەوەی یەکباڵ بە زمانی‬ ‫بێزمانی‪ ،‬بە زمانی سیمبۆلەکان و تەنانەت‬ ‫هێندێکجار بە بێدەنگییەکی باڵکێش‬ ‫و بە نەدرکاندنی هیچ وشەیەک‪ ،‬ڕۆڵی‬ ‫پانتۆمیمیانەی خۆی دەردەخات‪ .‬دیالۆگە‬ ‫بێدەنگەکان لەو ڕۆمانەدا نموونەی زۆر‬ ‫گرنگن لە ئاراستەکردنی ئەو ڕاستییە کە‬ ‫دیالۆگ تەنیا ئاخافتنێکی ساکار نییە کە‬ ‫ببیسترێت‪ .‬دیالۆگ لەڕاستیدا ئاڵوگۆڕی‬ ‫بیر و ڕایــە و تێیدا دوو یاخود چەند‬ ‫بۆچوونی جیاواز لە شێوەیەکی زیندوو‬ ‫و بێبەربەستدا لەگەڵ یەکدی ڕووبــەڕوو‬ ‫دەبــنــەوە‪ .‬بــۆ نموونە لــە دەرفەتێکدا‬ ‫گفتوگۆیەکی نێوان شێخ باپیر و عەتا‬ ‫خان باس دەکرێت‪ .‬ئێمە هەرگیز گوێمان‬ ‫لەوە نابێت ئەوان چی دەڵێن‪ .‬لێرەدا ئێمە‬ ‫تەنیا وەسفی گێڕەرەوە لە الیەنەکانی ئەم‬ ‫دیالۆگە دەبیسین‪ .‬گێڕەرەوە لەجیاتی‬ ‫ئەوی قسەکانمان بۆ بگێڕێتەو یان لێمان‬ ‫گەڕێت بۆخۆمان ڕاستەوخۆ گوێمان لە‬ ‫قسەکانی ئەوان بێت‪ ،‬تەنیا و تەنیا باس‬ ‫لە هەڵسوکەوتەکانی شێخ و خان دەکات‬ ‫‪ .‬لە ڕێگای ئەم هەڵسوکەوتانەوە و بینینی‬ ‫سیما و جووڵەی ئەم دوو کەسە ئیتر ئەوە‬ ‫خوێنەرەوەیە کە شوێنی بەتاڵی «‪”...‬‬ ‫گوتە نەگێڕدراوەکان و نەگوازراوەکان‬ ‫پڕ دەکــاتــەوە و لە دونــیــای ئەدێشەی‬ ‫خۆیدا زیندووترین دیالۆگ دەخوڵقێنێت‪.‬‬ ‫دواجار ئاکامی ئەم گفوگۆ درێژە دەبێتە‬ ‫زەمــاوەنــدی شێخی سی و پێنج ساڵە‬ ‫لەگەڵ کچە جوانە سێزدە سالەکەی عەتا‬ ‫خان‪ .‬ئەگەر دیالۆگێکی ئاوا نائاسایی بۆ‬ ‫شێخ ببێتە هۆکاری دامرکاندنەوەی حەزە‬ ‫سێکسی و دەسەاڵتخوازییەکانی‪ ،‬ئەوە بۆ‬ ‫خوێنەرەوە دەبێتە هۆکاری چێژی دەق و‬ ‫سەمای وشە و هاواری مانا‪.‬‬ ‫لە نامەیەکدا کە تەڵەبەیەکی ئاوایی‬

‫بــەردانــی ســـەرەوە‪ ،‬لە زمــان هاوسەری‬ ‫مەال سابیری مەرحووم‪ ،‬واتا گوڵئەندام‬ ‫خانمەوە‪ ،‬بۆ شێخ باپیری دەنووسێت ئێمە‬ ‫شێوازێکی بێوێنەی نووسین دەدۆزینەوە‬ ‫کە تێیدا هەمبانەی وشەگەلی تایبەت و‬ ‫زمانێکی ئارکاییک لەوپەڕی جوانیدا خۆی‬ ‫دەردەخات‪ )٧(.‬ئەو نامەیە لە هەمانکاتدا‬ ‫یارمەتیمان دەدات کە زەمەنی ڕووداوەکە‬ ‫و سەرجەم گێڕانەوەکە بە ڕوونی بزانین‬ ‫کە ساڵی ‪١٣٤٠‬ی ڕۆژییە‪ .‬هەڵبەت دواتر‬ ‫گوڵئەندام کە دایکی دوو مناڵە‪ ،‬دەبێتە‬ ‫هــاوســەری جەنابی شێخ و لەڕاستیدا‬ ‫هەمەکارەی تەکیەی شێخانی حەمدوونی‪.‬‬ ‫گێڕەرەوە دواتر ناڕاستەوخۆ ئاگادارمان‬ ‫دەکاتەوە کە جەنابی شێخ پێشتر لەگەڵ‬ ‫مەال سابیر پێوەندیی و هاتوچۆیەکی‬ ‫گەرموگوڕی هەبووە‪ .‬ئەگەر ئولیسێسی‬ ‫جــۆیــس دەبــێــتــە کــەشــکــۆڵــی شــێــوازە‬ ‫دەقییە جۆراجۆرەکانی زمانی ئینگلیسی‪،‬‬ ‫ئەوە لە تۆقی عەزازیلدا مرۆڤ دەتوانێ‬ ‫نموونەی گریمانەیی و خەیاڵی و دەستکرد‬ ‫یاخود ئافرێندراوی شێوازەکانی نووسین‬ ‫و ئاخافتنی سەردەمانێکی توێژێکی‬ ‫دیــاریــکــراوی کۆمەاڵیەتیی کوردستان‬ ‫بدۆزێتەوە‪.‬‬ ‫الیەنی دەرونناسییانەی گێڕانەوەکە‬ ‫پـــەردە لــەســەر میکانیزمی کــارکــردی‬ ‫دەســەاڵتــی مــەعــنــەویــی شێخ بەسەر‬ ‫مریدەکانیدا الدەدات‪ .‬ئەمە بۆ تێگەیشتن‬ ‫لە هۆکار و شێوەی زاڵبوونی شێخ بەسەر‬ ‫جــەمــاوەردا سەرچاوەیەکی زۆر گرنگە‪.‬‬ ‫ئەگەر لە ڕابردوودا بە قسە و لێکدانەوەی‬ ‫گشتی‪ ،‬باسی کــارکــردی کۆمەاڵیەتی‬ ‫و هزریی دەســەاڵتــی شێخەکان بەسەر‬ ‫کۆمەڵگەی کوردیدا دەکرا‪ ،‬لەم ڕۆمانەدا‬ ‫زۆر بە وردی ئەم میکانیزمە دەخرێتە‬ ‫بەر باس و دەژێندرێتەوە و ڕەنگە زیاتر‬ ‫لە هەر لێکۆڵینەوەیەکی کۆمەڵناسانە‬ ‫یارمەتیدەری تێگەیشتن لە پێکهاتە و‬ ‫پێوەندییە کۆمەاڵیەتییەکانی کوردستان‬ ‫نە تەنیا لە ڕابردوو بەڵکو لە ئێستاشدا‬ ‫بێت‪ .‬بۆ نموونە جارێک دەروێش کامیل‬ ‫لە ڕاوەماسیدا دوو ماسییان دەگرێت کە‬ ‫یەکیان تەنیا دووسەد گڕەم لەوی تریان‬ ‫سووکترە‪ .‬دەروێــش بە ژنەکەی دەڵێت‬ ‫کە ماسییە کەم كێشترەکە بۆ شێخ چاک‬ ‫بکات‪ .‬دواتــر خــەون دەبینێت و شێخ‬ ‫دێتە خەونی و ئاماژە بەم کارە دەکات‪.‬‬ ‫دەروێش زوو لە خەو هەڵدەستێت و بە‬ ‫ژنەکەی دەڵێت کە بیکات بە خاتری خوا و‬ ‫ماسییە گەورەترەکە بۆ جەنابی شیخ ساز‬ ‫بکات‪ .‬کە دواتر دەروێش دەچیتە خزمەت‬ ‫جەنابی شێخ و «بزەی ماناداری خاوەن‬ ‫شەوکەت و کەڕامەتی چاو پێکەوت‪ ،‬زانیی‬ ‫چ باسە‪ )٨(».‬دواتر کامیل بڕیار دەدات‬ ‫دیسانەوە تۆبە بکاتەوە و ببێتە دەروێشێکی‬ ‫ڕاستەقینە و ڕێڕەوێکی شێلگیری شێخ‪.‬‬ ‫ئەمە میکانیزمی کۆنترۆلی کۆمەاڵیەتییە‬ ‫و ئەو میکانیزمە لە ســەردەم و شوێنی‬ ‫جــیــاوازدا شــێــوازی جــیــاواز بەخۆیەوە‬ ‫دەگرێت‪« .‬لەو ئاخریانەدا دەروێش کامیل‬ ‫وا دڵبەستە و شەیدای ئەو زاتە ببوو‪ ،‬لە‬ ‫هیچ شوێنێک تەنانەت لە ماڵی خۆشیدا لە‬ ‫شەرم و حەیا و لە خۆفی ئەوەی حەزرەتی‬ ‫شێخ باپیر ئاگای لێیەتی و دەیبینێ القی‬ ‫ڕانەدەکێشا‪ )٩(».‬دواتر دەرویش کامیل‬ ‫لە هاوسەری خۆی‪ ،‬فاتیمە‪ ،‬جیا دەبێتەوە‬ ‫بۆ ئەوەی شێخ زەماوەندی لەگەڵ بکات‪.‬‬

‫««‬

‫گێڕەرەوە بە زمانێکی ناڕاستەوخۆ و پڕ خۆیەتییە‪ .‬بەاڵم ئاڵۆزی و شێوانی شارە‬ ‫لە کینایە بابەتی هەوڵی کامیلمان بۆ گەورەکانی ئێران و وەڕەزبوونی خەڵک لە‬ ‫دەگێڕێتەوە کە دڵی شێخ ڕازی بکات حەمەڕەزا شا وردەوردە کار دەکاتە سەر‬ ‫کە فاتم بکاتە هاوسەری خــۆی‪ .‬بەاڵم تەکیەی حەمدونی و لەناو دەروێشەکاندا‬ ‫خــوێــنــدنــەوەی نــێــوان دێــڕەکــان بۆمان دەروێــش ساماڵیک دەردەکــەوێــت کە تا‬ ‫دەردەخات کە ئەوە شێخە کە بە شێوەی ڕادەیەکی زۆر جێگای شک و گومانە و‬ ‫جیاواز پێوەندی لەگەڵ فاتمدا هەبووە هەڵسوکەوتەکانی و شێوازی بیرکردنەوەی‬ ‫و تەنانەت کاتێک زگیشی پڕە خۆی لێ تـــەواو جــیــاوازە‪ .‬ئــەو دەبێتە دۆستی‬ ‫نەبواردووە‪ .‬دواتر کامیل دەربەدەر دەبێت سەالحی کوڕی گوڵەندام و دواتر بەدەست‬ ‫و سەری تێدا دەچێت‪ .‬دەگوترێ کە خۆی دەروێشەکانی شێخ بە سزای خۆی دەگات‪.‬‬ ‫دەکوژێت و بەاڵم «تۆبە و ئاممان‪“ ]…[ ،‬کەس نەیزانی دەروێش ڕمووزن کێ بوو‪،‬‬ ‫زۆر کەس پێیانوابوو لە ڕاستیدا دەروێش چی بــوو‪ ،‬بۆ چی هاتبوو‪ ،‬دوایــی چی‬ ‫کامیل خۆی نەکوشتووە و کوژراوە‪ )١٠(”.‬لێهات و بۆ کوێ ڕۆیشت؟» سەردەمانێکی‬ ‫زمانی کینایە و تانەی ڕۆمانەکە جاری تازە بەڕێوەیە و دواساڵەکانی دەسەاڵتی‬ ‫وایە هێندە هەڵدەکشێت کە بۆ خوێنەرەوە حەمەڕەزا شا دەبنە سااڵنی شــۆڕش و‬ ‫ئاسان نییە‪ ،‬لە لەدایکبوونی شێخ شەهاب ڕابوونی بەرباڵوی دانیشتوانی واڵتی ئێران‪.‬‬ ‫و پێشوازیی گـــەورەی شێخ لە هاتنە شێخ باپیر زیاتر و زیاتر گۆشەگیر دەبێت‪.‬‬ ‫دونیای ئەم مناڵە تێبگات و دوایە هەر گوڵەندام لە نەبوونی شێخزادەیەکی کوڕدا‬ ‫وەک فاتم‪ ،‬تووشی سەرلێشێواوی نەبێت‪ ،‬کە ببێتە جێگرەوەی شێخ باپیر‪ ،‬لە هەوڵی‬ ‫ئەدی بۆچی لوتفی جەنابی شێخ باپیر بێوچاندایە بۆ پێگەیاندنی گواڵن خانم بۆ‬ ‫لەگەل ئەو و مناڵەکەی کەم بووەتەوە وەئەستۆگرتنی برپرسیارییەکی گەورە‪.‬‬ ‫و دوورییان لێدەکات؟ دواتریش ئەوەی ســەالح و دەروێــش ڕمــووزن ون دەبــن‪.‬‬ ‫تۆقی عەزازیل واتا مارێکی ڕەش لە ملی وێدەچێت ناکرێت نەزمی تەکیە وەک‬ ‫فاتم دەهاڵێت و دەبێتە هۆی مەرگی ئەو‪ ،‬پێشووتر بپارێزرێت‪ .‬تەکیەی شێخ چیتر‬ ‫دیسانەوە لە زمانی تەوساوی و پڕنهێنیی ناتوانێت لە ئاسەواری شڵەژانە سیاسی و‬ ‫ڕۆمانەکەدا واها ڵێڵ دەبێت کە خوێنەرەوە کۆمەاڵیەتییەکان دەئەماندا بێت‪.‬‬ ‫دەبێ دیسانەوە الپەڕەکان هەڵداتەوە و‬ ‫دووبارە و چەندبارە دەقەکە بخوێنێتەوە‬ ‫تا سەرەداوەکانی گێڕانەوەکە بدۆزێتەوە‪.‬‬ ‫پەراوێز و سەرچاوەکان‬ ‫لەم شوێنانەدایە کە خوێنەرەوەی ژیر و‬ ‫‪/1‬هــیــدایــەتــی‪ ،‬سەید قــادر ‪ ،‬تۆقی‬ ‫وردبین‪ ،‬سەرەڕای چێژوەرگرتن‪ ،‬هەست بە عەزازیل‪ ،‬سەقز‪ :‬گوتار‪ ،١٣٩٤ ،‬چاپی‬ ‫قورسایی شێواز بەسەر ناوەرۆکدا دەکات‪ .‬دووهەم‪ ،‬پێداچوونەوەی نوێ‪.‬‬ ‫لەم ڕۆمانەدا کارکردی دەنگۆ و شێوەی‬ ‫‪/2‬س‪ .‬پ‪ .‬ل‪.٨ .‬‬ ‫باڵوبوونەوەی زارەکییانەی لە کۆمەڵگەدا‬ ‫‪/3‬س‪ .‬پ‪ .‬ل‪.١٧ .‬‬ ‫زۆر بەجوانی نیشان دەدرێت‪ .‬ئەم کارکردە‬ ‫‪/4‬س‪ .‬پ‪ .‬ل‪.٤٢ .‬‬ ‫دەبێتە میکانیزمێک بۆ باڵوبوونەوەی‬ ‫‪/5‬س‪ .‬پ‪ .‬ل‪.٤٦ .‬‬ ‫دەنگۆ لە کۆمەڵگەی کوردیدا و هەڵگری‬ ‫‪/6‬بــــۆ خــوێــنــدنــەوەیــەکــی وردی‬ ‫فۆنکسیۆنێکە لــە چەشنی کــارکــردی مرۆڤناسانەی پێکهاتەی کۆمەاڵیەتیی‬ ‫مێدیا و تۆڕی کۆمەاڵیەتی لە سەردەمی کوردستان‪ ،‬بڕوانە‪:‬‬ ‫ئێستادا‪ .‬ئەمەش تایبەتمەندیی هەموو‬ ‫‪van Bruinessen, Martin,‬‬ ‫کۆمەڵگەیەکی بیسیاری نەخوێندەوارە؛ ‪Agha, Shaikh and State:‬‬ ‫واتــا کۆمەڵگەیەک تێیدا مــرۆڤ بــاوەڕ ‪The Social and Political‬‬ ‫بــەو شتانە دەکــات کە دەیانبیسێت و ‪Structures of Kurdistan,‬‬ ‫وەدوای وردبوونەوە و خوێندنەوەی وردی ‪London and New Jersey:‬‬ ‫ڕووداوەکان ناکەوێت‪.‬‬ ‫‪.1992 ,Zed Books‬‬ ‫دەسەاڵت‬ ‫هەڵوەشانەوەی‬ ‫چلۆنایەتیی‬ ‫‪/ 7‬س‪ .‬پ‪ .‬ل‪.٥٩ .‬‬ ‫تەریقەتەکەی‬ ‫و‬ ‫باپیر‬ ‫شێخ‬ ‫و هێژمۆنیی‬ ‫‪/8‬س‪ .‬پ‪ .‬ل‪.٧١ .‬‬ ‫دەبێتە دەرەنجامی گێڕانەوەیەکی تۆکمە‬ ‫‪/9‬س‪ .‬پ‪.‬‬ ‫و ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت کە دواجار‬ ‫‪/10‬س‪ .‬پ‪ .‬ل‪.٩٥ .‬‬ ‫جیهانی ڕۆمانیش خاوەنی لۆجیکی تایبەتی‬


‫ڕ‬ ‫ۆ‬ ‫ی‬ ‫ش‬ ‫نت‬ ‫بۆ‬ ‫پیێر رۆڤێردی‬

‫ه‬ ‫ی‬ ‫چ‬ ‫ال‬ ‫ی‬ ‫ە‬ ‫ك‬

‫و‪ .‬لە فرانسییەوە ‪ :‬د‪ .‬موحسین ئەحمەد عومەر‬

‫ڕۆیشنت بۆ هیچ الیەك‬ ‫لەسەر قیتاری باڵەكان‬ ‫ئەو دەنگەی دەكوژێتەوە‬ ‫گڵێنەیەكی گەورەیە‬ ‫لەناو ئاسامنی ڕاكشاو‬ ‫دەنگ و زایەڵەی ناو هەوا‬ ‫ئەگەر زەوی خۆی لێك بكێشێتەوە‬ ‫ئاسۆ خۆی دەشارێتەوە‬ ‫ئەبێ‌ لە نوێ‌ تێهەڵچینەوە‬ ‫سەرەڕای نابەدڵی با ڕادەكەین كە هەموو‬ ‫درەختە شكاوەكان‬ ‫لەبەر پێی گەڕیدە لەناو هێڵەكان درێژ دەكا‬ ‫هەموو نیشانە مردووەكانیش كە پاسەوانیی‬ ‫لە جۆگەلەكان دەكەن‬ ‫هەموو ئەستێرەكان كە لەناو ئاو تەڵخ دەبن‬ ‫باڵندە كە لەسەر چڵێكی شەو دەخوێنێ‌‬ ‫میوەیەكی ڕەشی ئەو درەختەش‬ ‫كە با لێی دەكاتەوە‬ ‫وشەیەكی ترە كە دەكەوێ‌‬ ‫كۆتایی گۆرانییەك‬ ‫ناوی ئەم ڕووخسارە‬ ‫ئاگری ئەم ماڵە‪.‬‬ ‫درەنگ لەناو ژیان‬ ‫من سەختم‬ ‫من نەرم و نیانم‬ ‫ئەوەندە خەونم بینی‬ ‫ڕۆژگارم لەدەست چوو‬ ‫وێڕای ڕۆیشنت دەنووسم‬ ‫دەچوومە هەر شوێنێك‬ ‫نەبوونی خۆم دەدۆزییەوە‬

‫من لە هیچ شوێنێك نیم‬ ‫جگە لەناو نەبوون‬ ‫بەاڵم بۆ بەرزترین قوواڵیی‬ ‫لەو شوێنەی زوو زوو برووسك لێی دەدا‬ ‫دڵێك بە نهێنی هەڵدەگرم تێیدا‬ ‫هەر وشەیەك برینی خۆی جێهێشتووە‬ ‫لەوێشەوە ژیانم بۆ كەمرتین جووڵە دەتكێ‌‪.‬‬ ‫لە دایكبوون وەك گەواڵە‬ ‫هەموو ڕووە خڕەكە‬ ‫لە گۆشەیەكی تاریكی ئاسامن‬ ‫شیر‬ ‫نەخشەی جیهان‬ ‫لە بن پەردەی هەوا‬ ‫چەندان پێڵووی درێژ‬ ‫لە ژوورەكە بە بەرەواژی‬ ‫هەورێك دەبوورێتەوە‬ ‫شەو لەناو برووسكێك دەردێ‌‪.‬‬ ‫كۆچەر‬ ‫ئەو دەرگایەی نابێتەوە‬ ‫ئەو دەستەی درێژ دەكرێ‌‬ ‫لە دوور پەرداخێك دەشكێ‌‬ ‫چرا دووكەڵ دەكا‬ ‫پریشك كە كڵپە دەسێنێ‌‬ ‫ئاسامن تاریكرتە‬ ‫لەسەر بانەكان‬ ‫چەند گیانەوەرێك‬ ‫بێ‌ سێبەر‬ ‫نیگایەك‬ ‫پەڵەیەكی تاریك‬ ‫ئەو ماڵەی ناتوانین بچینە ژوورەوەی‪.‬‬

‫یاریدەدەری سەرپەرشتیار‪ :‬بڕوا بەرزنجی‬ ‫ستاف‪ :‬پێشەوا محەمەد ‪ ..‬شااڵو حەبیبە‬

‫داڵودڵ‬ ‫مناڵ بووم‪ ،‬سەرەنجام ئەوەتە گەورەم‬ ‫بێرەدا تێپەڕیم‬ ‫یەكێكیش بێرەدا تێدەپەڕێ‌ ئێستە‬ ‫وەك من‬ ‫نازانێ‌ بۆ كوێ‌ بچێ‌‪.‬‬ ‫دەلەرزیم‬ ‫لە قوواڵیی ژوورەكە دیوارەكە ڕەش بوو‬ ‫ئەویش دەلەرزی‬ ‫چۆن توانیم بە ناو ئەم دەرگایە تێپەڕم‬ ‫دەتوانین هاوار بكەین‬ ‫كەس گوێی لێ‌ نابێ‌‬ ‫دەتوانین بگریێین‬ ‫كەس تێی ناگا‬ ‫سێبەری تۆم لە ناو تاریكایی دۆزییەوە‬ ‫لە خۆت دڵگیرتر بوو‬ ‫پێشان‬ ‫سێبەرت گۆشەنشین و غەمبار بوو‬ ‫مەرگ ئەم ئارامییەی پێ‌ بەخشی‬ ‫بەاڵم تۆ هێشتاش قسە دەكەی‪ ،‬قسە دەكەی‬ ‫منیش دەمەوێ‌ جێت بهێڵم‬ ‫ئەگەر تەنیا كەمێ بای بێ‌‬ ‫ئەگەر دەرەوە ڕێامن بدا بە ڕوونی ببینین‬ ‫دەخنكێین‬ ‫هەست بە قورسایی ساپیتە دەكەم لەسەر‬ ‫سەرم و‬ ‫پاڵم پێوە دەنێ‌‬ ‫خۆم لە كوێ‌ بئاخنم و بچمە كوێ‌‬ ‫شوێنێكی زۆرم نییە بۆ مردن‬ ‫هەنگاوەكان بۆ كوێ‌ دەچن كە لێم دوور‬

‫دەكەونەوە و‬ ‫گوێم لێیە دوورن گەلێك زۆر دوور‬ ‫ئێمە تەنیاین‪ ،‬من و سێبەرەكەم‬ ‫شەو هەڵدەكشێ‌‪.‬‬ ‫ئاسۆیی و هەموو شتێك گوتراوە‬ ‫دەمەوێ‌ لە بڵندایی بكەوم‬ ‫كاتێ‌ كە نزگرەی باران دەوەستێ‌‬ ‫پێكەنینێكی شێدار كەلێن دەخاتە پەنجەرە‬ ‫هێشتا وەختامن هەیە بێین‬ ‫سەرەتا چارەك ئینجا نیو‬ ‫سەعاتە جیڕەكان تێدەپەڕن‬ ‫ئەمە دواجارە قیتار دەگرین‬ ‫ڕۆژ وا دەكا هێشتا چاوەڕێ‌ بێ‬ ‫دەتوانین لێرەوە یان لە دوورتر بێین‬ ‫هەردەم بۆ دابەزین‬ ‫لە شەقامی چۆڵ كە كەس پێیدا نایێ‌‬ ‫تەنیا یەك ئۆتۆمبێل دەخڵیسكێ‌‬ ‫هەوایەكی غەمبار كە باوەشامن پێدا دەكا‬ ‫هەموو شتێك لە زەمەن خێراتر دەسووڕێتەوە‬ ‫ئەو باڵندانەی با هەڵیان دەگرێ‬ ‫شەختە سەیرم دەكا و پێدەكەنێ‌‬ ‫پەندۆلیش بە هاتن و چوونی‬ ‫لەم دڵەی خۆم دەدا كە چاك نەبۆتەوە‬ ‫هەموو خراوەتە سەر برینی تر‬ ‫بێدەنگی ساف و لووس‬ ‫تەنیاین‬ ‫ژوورەكە زۆر گەورە نییە‬ ‫بۆ ئەوەی لە كاتی خەوتن‬ ‫خەونەكان بگرینەوە كە هەڵدێن‪.‬‬

‫پیێر رۆڤێردی‬

‫‪Pierre RVERDY‬‬ ‫پیێر ڕۆڤێردی ‪ .1960-1889‬یەكێ‌ لە‬ ‫شاعیرانی فرانسی نارساوی گروپی سوریالیزم‬ ‫بوو‪ ،‬كە لەگەڵ‪ :‬برۆتۆن و ئاراگۆن و‬ ‫تریستان چارا و ماكس ژاكۆب و سووپۆ‬ ‫و زۆری تر‪ ،‬كاریگەری زۆیان هەبوو لە‬ ‫سەرهەڵدانی شیعری نوێ‌ و مۆدێرن‪.‬‬ ‫رۆڤێردی لە گرووپی كوبیزمیش زۆر نزیك‬ ‫بوو‪ .‬هەر لە دوای سااڵنی سییەكانی سەدەی‬ ‫بیستەم‪ ،‬دوای ئەوەی زۆربەی ئەمانەی‬ ‫سەرەوە دەچنە ناو بزووتنەوەی ئەدەبی‬ ‫ئەڤانگارد (ئەدەبی پێشەنگ) بەاڵم ئەو لە‬ ‫گروپی سوریالیزم دوور دەكەوێتەوە و درێژە‬ ‫بە ئەزموونی تاكەكەسی خۆی دەدا‪.‬‬

‫‪www.chawdernews.com‬‬


‫سەرپەرشتيار‪:‬‬ ‫بەهمەن تاهري نەرميان‬

‫‪342‬‬

‫‪www.chawdernews.com‬‬

‫ژمارە (‪ )342‬دوشەممە ‪2017/5/15‬‬

‫‪rwangewrexne@yahoo.com‬‬

‫پاشكۆيەكە لەسەر ئيسالمى سياسی‪ ،‬ئاينناىس‪ ،‬هزر‬

‫دوای كۆتاییهاتنی سەربازیی‬

‫فیكری داعش وەك مەترسیی‬ ‫د‪.‬سەالم عەبدولكەریم‬ ‫دەركەوتنی داعش سەبارەت بەجواڵنەوەی‬ ‫رزگاریخوازیی كورد‪ ،‬تەنها مەیدانبازیی‌و‬ ‫روبەڕووبوونەوەیەكی سیاسیی‌و چەكداریی‬ ‫نییە‪ ،‬بەڵكو لەهەمانكاتدا مەیدانبازییەكی‬ ‫ئایینی‌و بیروباوەڕییە‌و مەترسییەكی‬ ‫گەورەشە لەسەر ناسنامەی نەتەوایەتی‌و‬ ‫كەسێتی نەتەوەیی كوردیی‪ ،‬چونكە ئەم‬ ‫هێزە لەیەككاتدا لەروانگەی سیاسیی‌و‬ ‫چـــەكـــداریـــی‌و هــزریــیــەوە روبـــــەڕووی‬ ‫بزوتنەوەی رزگاریخوازیی كوردیی بۆتەوە‌و‬ ‫تاڕادەیەكیش توانیویانە لەنێو كۆمەڵگەی‬ ‫كــوردیــدا‌و لەڕێگەی پاڵنەری ئایینەوە‬ ‫كاریگەری خۆیان هەبێت‪ ،‬بەدیاریكراویش‬ ‫لەسەر رێــژەیــەك لەگەنجان‪ .‬سەرباری‬ ‫ئــــەوەی داعـــش راســتــەوخــۆ تەكفیری‬ ‫كۆمەڵگەی كــوردیــی دەكـــات‌و لــەرووی‬ ‫ئاینییەوە هێزی پێشمەرگەی كوردستان‬ ‫لەهێمای بەرخودان‌و پاراستنی سنوور‌و‬ ‫خاكی كوردستانەوە بۆهێزی هەڵگەڕاوە‌و‬ ‫بێدین شرۆڤە دەكات‌و لەئەدەبیات‌و كتێب‌و‬ ‫باڵوكراوەكانیاندا ئاماژەیان پێداوە‪.‬‬ ‫بۆیە ئەگەر بۆچوونمان وابێت تەنها‬ ‫لەرێگەی سیاسیی‌و چەكدارییەوە دەتوانین‬ ‫بەرەنگاری رێكخراوی داعــش ببینەوە‪،‬‬ ‫پێمان وایــە لێكدانەوەیەكی زانستیی‌و‬ ‫بابەتی نەبێت‪ ،‬بەڵكو گرنگە لەروانگەی‬ ‫هــزریــشــەوە كــار لــەســەر كەمكردنەوەی‬ ‫مەترسییەكانی بیری توندڕەویی‌و بیری‬ ‫ئایینی داعــش لــەســەر تاكی كــوردیـی‌و‬ ‫ناسنامەی نــەتــەوایــەتــی كــوردیــی كەم‬ ‫بكەینەوە‌و بەربەستێكی بەهێز لەبەردەم‬ ‫دزەكردنی بیری داعش بۆ نێو كۆمەڵگەی‬ ‫كوردیی‌و كاریگەرییەكانی لەسەر تاكی‬ ‫كورد دابنێین‪ .‬لەبەرئەوە بەكۆتاییهاتنی‬ ‫داعــش لــەڕووی سیاسیی‌و چەكدارییەوە‬ ‫مانای كۆتاییهاتنی ئەو مەترسییە نییە‬ ‫لەسەر ناسنامەی نەتەوایەتی‌و كۆمەڵگەی‬ ‫كــوردیــی‪ ،‬بەڵكو كاریگەرییە هزرییەكە‬ ‫بەردەوامیی دەبێت‪ ،‬چونكە زەمینەیەكی‬ ‫تـــاڕادەیـــەك هــەیــە چ وەك ئــاڵــۆزیـی‌و‬ ‫خراپبوونی بارودۆخی سیاسیی‌و ئابووریی‌و‬ ‫كۆمەاڵیەتیی لەهەرێمی كوردستان‪ ،‬هەروەها‬ ‫چ وەك زەمینەی ئایینی‪ ،‬بەهۆی بوونی‬ ‫هێز‌و تەوژم‌و ئاراستە‌و بیركردنەوەی ئاینی‌و‬ ‫ئیسالمیی جیاواز لەباشووری كوردستان‪،‬‬ ‫هاوكات الوازبوونی ئایینداریی‌و ئیسالمیی‬ ‫میللیی‌و كۆمەاڵیەتیی‪ .‬بێگومان یەكێك‬ ‫لەدەرهاویشتە نێگەتیڤەكانی گەشەكردنی‬ ‫ئیسالمیی سیاسیی‪ ،‬بــەتــایــبــەت ئەو‬ ‫ئاراستانەی‪ ،‬كەتایبەتمەندیی كۆمەڵگەی‬ ‫كــوردیــی‌و بــزوتــنــەوەی رزگــاریــخــوازیــی‬ ‫كوردیان بەهەند وەرنەگرت‌و بایەخیشیان‬ ‫پێنەدا‌و بەپێچەوانەوە كاریان كرد لەسەر‬ ‫بەستنەوەی زیهنییەتی تاكی بــاوەڕداری‬ ‫كــوردیــی بەچەمكی خــەالفــەتــگــەرایـی‌و‬ ‫ئوومەتگەرایی‌و ئەو ئایدۆلۆژیایەی كەباس‬ ‫لەچەمكی برایەتی ئیسالمیی نەتەوەكان‬ ‫دەكات‌و لەبنەڕەتدا لەخزمەتی نەتەوەكانی‬

‫عــەرەب‌و فــارس‌و تــورك دایــە‪ .‬هــەروەك‬ ‫لەالیەكیترەوە نەبوونی یەك مەرجەعییەتی‬ ‫ئایینی‌و ئیسالمیی لەباشووری كوردستان‌و‬ ‫هاتنەئارای رای جیاوازی بیروباوەڕیی‌و‬ ‫سیاسیی‌و هەروەها سەرهەڵدانی ناكۆكیی‌و‬ ‫لێكترازانی سیاسیی‌و رێكخراوەیی دیسان‬ ‫یەكێكیتر لەفاكتەرەكانی زەمینەسازیی‬ ‫جێبوونەوەی بیروبۆچوونی توندڕەوی‬ ‫ئایینی بوون لەنێو هەندێك لەگەنجانی‬ ‫كوردستان‌و دروستبوونی رەوت‌و گروپ‌و‬ ‫دواتریش پارتی سیاسیی ئایینی توند گوتار‪،‬‬ ‫كەلەئێستادا ئەو ئاراستە جۆراوجۆرانە وەك‬ ‫گروپی سیاسیی‌و چەكداریی لەچوارچێوەی‬ ‫رێكخراوی داعشدا بوونیان هەیە‌و ماون‌و‬ ‫پێشتر بەو كاریگەریی‌و زەمینەسازیانە‬ ‫لەنێو ئەو رێكخراوەدا بوون‌و پێوەندیان‬ ‫پــێــوەكــرد بـــوو‪ .‬دەشـــێ ســەرهــەڵــدانــی‬ ‫دیــاردەی بانگخوازیی‌و دەستدانە كاری‬ ‫بانگخوازیی بەبێ رەچــاوكــردنــی بنەما‬ ‫ئایینی‌و ئیسالمییەكان‌و تایبەتمەندی‬ ‫كۆمەڵگەی كوردیی‌و نەبوونی سانسۆر‌و‬ ‫چاودێریی وەزارەتــی ئەوقاف‌و دامــەزراوە‬ ‫حكومییە تایبەتمەندەكان هۆكارێكی‬ ‫دیكەی ئەو زەمینەسازییەی دەركەوتنی‬ ‫كاریگەری هزری داعش‌و مەترسییەكانی‬ ‫بێت لەسەر ناسنامەی نەتەوایەتی كوردیی‪،‬‬ ‫چونكە بەشێك لــەو بانگخوازانە لەژێر‬ ‫كاریگەریی رەوشیی بانگخوازیی ئایینی‌و‬ ‫ئیسالمیی عەرەبییدا بوون‪ ،‬كەلەبنەڕەتدا‬ ‫پەیوەستبوون بەكێشەكانی كۆمەڵگەی‬ ‫عەرەبییەوە نەك كۆمەڵگەی كوردیی‪ .‬بۆیە‬ ‫بەشێك لەم بانگخوازانەش بەمەبەست یان‬ ‫بێمەبەست رۆڵیان هەبووە لەرەواجپێدانی‬ ‫بیركردنەوەی ئایینی‌و مۆدێلی ئیسالمیی‬ ‫توند‪ ،‬كەدواتر كەمەندكێش بووە بەرەو بیرو‬ ‫ئاراستەی داعش لەكۆمەڵگەی كوردیدا‪.‬‬ ‫لەمڕووە ئێمە بۆچوونمان وایە دەتوانین‬ ‫لــەرێــگــەی خـــودی ئــایــیــن بەگشتیی‌و‬ ‫ئیسالم بــەتــایــبــەت بــەرەنــگــاریــی ئەم‬ ‫مەیدانخوازیی‌و كاریگەرییە هزرییەی داعش‬ ‫ببینەوە‪ ،‬بەشێوەیەك بتوانین جۆرێك‬ ‫لەپەیوەندی لەنێوان ئایین‌و جواڵنەوەی‬ ‫رزگاریخوازیی كوردیدا باشتر بەرجەستە‬ ‫بكەین‌و پــەرەی پێبدەین‌و ئایین بكەین‬ ‫بەبەشێكی گرنگ لەمەسەلەی بونیاتنانی‬ ‫ناسنامەی نەتەوایەتی كوردیی‪ .‬بۆ زیاتر‬ ‫تێگەیشتن‌و شیكردنەوەی بایەخی ئایین‬ ‫لەبونیاتنانەوەی ناسنامەی نەتەوایەتی‬ ‫كوردیی‌و بەرەنگاربوونەوەی بیری داعش‬ ‫دەتــوانــیــن پشت بەبیروڕاكانی خانمە‬ ‫توێژەری سیاسیی (باربارا ئان‪-‬ریڤەر)‬ ‫ببەستین‌و زیاتر تەوەرەكان شیبكەینەوە‪،‬‬ ‫ریڤەر لەشیكردنەوەی ئــەو پێوەندیی‌و‬ ‫كاریگەریی نێوان ئایین‌و ناسیۆنالیزمە‬ ‫پۆلێنبەندییەك دەكــات‪ ،‬لــەڕووی ئەوەی‬ ‫تا چ رادەیەك ئایین دەتوانێت كاریگەریی‬ ‫لەسەر ناسیۆنالیزم هەبێت‪ ،‬بەو هۆیەشەوە‬ ‫جۆرەكانی ناسیۆنالیزم لەژێر كارایی ئایین‬ ‫بەمجۆرە بۆ سێ جۆر پۆلێن دەكات‪:‬‬ ‫یەكەم‪ -‬ناسیۆنالیزمی سێكیۆالر‪.‬‬ ‫دووەم‪ -‬ناسیۆنالیزمی ئامرازی باوەڕمەند‪.‬‬ ‫سێیەم‪ -‬ناسیۆنالیزمی ئایینی‪.‬‬ ‫لەڕوانگەی ریــڤــەرەوە‪ ،‬جــۆری یەكەم‬ ‫لــەنــاســیــۆنــالــیــزم‪ ،‬كــە ناسیۆنالیزمی‬ ‫سێكیۆالرە رێگە نــادات ئایین لەرونانی‬ ‫شوناسی نەتەوەییدا جێگەیەك بگرێت‪.‬‬ ‫جۆری سێیەم‪ ،‬كە ناسیۆنالیزمی ئایینیە‪،‬‬ ‫الی نێوبراو برییتیە لەبزوتنەوەیەكی‬ ‫سیاسیی‪ ،‬كە لەالیەن گروپێك لەخەڵك‪،‬‬ ‫كــە زۆر كــەوتــوونــەتــە ژێــر كاریگەریی‬

‫دەتوانین لەرێگەی‬ ‫خودی ئایین بەگشتیی‌و‬ ‫ئیسالم بەتایبەت بەرەنگاریی ئەم‬ ‫مەیدانخوازیی‌و كاریگەرییە هزرییەی‬ ‫داعش ببینەوە‪ ،‬بەشێوەیەك بتوانین‬ ‫جۆرێك لەپەیوەندی لەنێوان ئایین‌و‬ ‫جواڵنەوەی رزگاریخوازیی باشرت‬ ‫بەرجەستە بکەین‬ ‫بـــــاوەڕە ئــایــیــنــیــەكــان بــەمــەبــەســتــی‬ ‫دامەزراندنی یەكێتی نەتەوەیی خۆیان‬ ‫لەژێر قەوارەیەكی سیاسیی سەربەخۆدا‪.‬‬ ‫هــەرچــی جـــۆری دووەمــــە‪ ،‬كەبریتییە‬ ‫لەناسیۆنالیزمی ئــامــرازی بــاوەڕمــەنــد‪،‬‬ ‫ریڤەر وەك بزوتنەوەیەك دەیبینێت‪ ،‬كە‬ ‫لەناو ئەم چەشنە لەناسیۆنالیزمدا‪ ،‬ئایین‬ ‫پێگەیەكی كاریگەر‌و توخمێكی الیەنگیری‬ ‫شوناسی نەتەوەیی داگیر دەكــات‪ .‬واتە‬ ‫لێرەوە تێدەگەین‪ ،‬هەم بەگشتی لەبەشێكی‬ ‫زۆری قۆناغە مێژووییەكانی رابردوو هەم‬ ‫لەمێژووی نوێ‌و هاوچەرخیشدا نەتوانراوە‬ ‫ئەو پۆلێنبەندیی‌و جیاكاریی بۆ تێگەیشتن‬ ‫لەبایەخی ئاوێتەكردنی ئایین‌و ناسیۆنالیزم‌و‬ ‫جیاكردنەوەی جۆرەكانی ناسیۆنالیزم‬ ‫لەژێر كارایی ئاییندا بكرێت‪ ،‬بۆیە تێبینی‬ ‫ئــەوە دەكــەیــن‪ ،‬كەئایین‌و ناسیۆنالیزم‬ ‫وەك پێویست نەتوانراوە پێكەوە متوربە‬ ‫بكرێن‪ ،‬بۆیە دەبینین داعش‌و بیری داعشی‬ ‫دەتــوانــێــت كاریگەریی لــەســەر بەشێك‬ ‫لەپانتایی گەنجانی ئایندار دروست بكات‌و‬ ‫بچنە ریزەكانیانەوە‪ ،‬یاخود كار لەبەشێكی‬ ‫كــەم لەسیمبوڵ‌و هێما ئایینیەكان‌و‬ ‫بانگخوازانی گەنج بكات‪ ،‬لەبەرئەوەی‬ ‫بەشێكی دیكەی ئەم گرفتە پەیوەندی‬ ‫بەئاراستەی ناسیۆنالیزمی كوردییەوە هەیە‬ ‫لەرابردوو ئێستاشدا‪ ،‬كەدەخوازێت ئایین‬ ‫بكاتە دەرەوەی جواڵنەوەی رزگاریخوازیی‬ ‫كوردیی‌و زیاتر بایەخ مۆدێلی ناسیۆنالیزمی‬ ‫سێكیۆالر دەدات‪ ،‬هەروەك هەرچی ئاراستە‬

‫بەكۆتاییهاتنی داعش لەڕووی‬ ‫سیاسیی‌و چەكدارییەوە مانای‬ ‫كۆتاییهاتنی ئەو مەترسییە نییە‬ ‫لەسەر ناسنامەی نەتەوایەتی‌و كۆمەڵی‬ ‫كوردیی‪ ،‬بەڵكو كاریگەرییە هزرییەكە‬ ‫بەردەوامیی دەبێت‬

‫ئیسالمییە سیاسیی‌و بزاوتییەكەشە زیاتر‬ ‫بایەخ بەناسیۆنالیزمی ئایینی دەدات‪،‬‬ ‫كەرەنگە سەربكشێت بۆ مۆدێلی دەسەاڵتی‬ ‫ئایینی‪ ،‬یان توانەوەی نەتەوە لەنێو بۆتەی‬ ‫ئاییندا بێ هەند وەرگرتنی خەسڵەت‌و‬ ‫مقوماتە نــەتــەوەیــیــەكــان‌و پێویستی‬ ‫زیندوو هێشتنەوەی بوونی نەتەوەیی‌و‬ ‫بەرجەستەكردنی دەســەاڵت‌و قەوارەیەكی‬ ‫نەتەوەیی‪ ،‬بەڵكو ئــەوەی لەسەر ئاستی‬ ‫گشتی هــەســتــی پــێــدەكــرێــت بریتییە‬ ‫لەوابەستەكردنی بیركردنەوەی نەتەوەیی‬ ‫مرۆڤی باوەڕدار بەبیركردنەوە‌و پابەندییە‬ ‫بــیــروبــاوەڕی ـی‌و عەقیدەییەكەوە وەك‬ ‫توانەوە‌و ونبوونی الیەنە نەتەوەییەكە‌و‬ ‫هەندێ كاتیش بارگاویكردنی تاك‌و خستنە‬ ‫ژێــر كاریگەریی ئایینداریی سیاسیی‌و‬ ‫كۆمەاڵیەتیی نەتەوەكانی تری جیهانی‬ ‫ئیسالمی وەك عەرەب‌و فارس‌و تورك‪ ،‬نەك‬ ‫وەك ئیسالمیی كوردەواریی‪.‬‬ ‫ئێمە بڕوامان وایە لەدوای راپەڕینەوە‬ ‫بەدیاریكراوی بەهۆی گەشەكردنی بزاوتی‬ ‫ئیسالمیی‌و دوای نــەمــانــی سیمبوڵە‬ ‫ئایینیەكان‪ ،‬كە لــەزۆر بــاردا هەڵگری‬ ‫بەشێكی باش لەگوتاری نەوەی پیاوانی‬ ‫ئایین‌و شێخانی تەریقەت بوون‪ ،‬درێژەیان‬ ‫بەو ئاراستە نەتەوەیی‌و ئایینییەدا‪ ،‬بەاڵم‬ ‫گەشەكردنی خێرای ئیسالمی سیاسیی‌و‬ ‫سەلەفییەت‌و كاركردن لەسەر پاشەكشە‬ ‫پێكردنی رەوتـــی تــەســەوف‌و رێــبــازە‬

‫سۆفیگەرییەكان كاریگەریی هەبوو لەسەر‬ ‫الوزازكــــردن‌و جێ پێلێژكردنی گوتاری‬ ‫نەتەوەیی‌و ئایینی‪ ،‬بەڵكو زیاتر گوتارێكی‬ ‫ئایینی جێگەی گــرتــەوە‪ ،‬كــە بەكەمی‬ ‫خەسڵەتی نەتەوەیی لەپێشچاو گرتووە‪،‬‬ ‫لێرەشدا چەندین فاكتەر كاریگەرییان‬ ‫لەسەر رووخــســارەكــانــی گەشەسەندنی‬ ‫رێــــوڕەوتــــی ئــیــســامــی ســیــاســیــی لە‬ ‫كۆمەڵگەی كوردیی لەباشووری كوردستان‬ ‫دروستكردووە‪ ،‬لەوانە هەڵكشانی بنیاتنانی‬ ‫مزگەوت‌و شوێنە ئاینییەكان‪ ،‬دەركەوتنی‬ ‫پارت‌و رێكخراوە ئیسالمییە سیاسییەكان‪،‬‬ ‫قوتابخانەوە ناوەندە ئیسالمییەكان‪ .‬رەوتی‬ ‫گەڕانەوە بۆ ئایین لەشێوە چاالكەكەی لە‬ ‫باشووری كوردستاندا‪ ،‬لەرووی میتۆدییەوە‬ ‫بەسەر چەند قۆناغێكدا دابــەش دەبێت‪:‬‬ ‫یەكەم قۆناغی راكێشانی تاكەكەسیی‌و‪،‬‬ ‫كێشكردنی چەند سیمبولیكی بنەماڵەیی‬ ‫ئایینیی لەسلێمانیی‪ ،‬هەولێرو دهۆك‪ ،‬لەپاڵ‬ ‫دامەزراندنی چەند خانەو شانەیەك‪ ،‬بۆ نمونە‬ ‫راكێشانی خانەوادەی مەال عەبدولعەزیز‬ ‫(مەال عوسمان‪ ،‬مەال عەلی‪ ،‬مەال سدیق‪،‬‬ ‫مەال عومەر)‪ ،‬هەروەها راكێشانی خانەوادەی‬ ‫مەال بەها – باپیری سەاڵحەدین محەمەد‬ ‫بەهادین لە سلێمانی‪ ،‬دیسانەوە راكێشانی‬ ‫چەند خانەوادەیەكی تر لە هەولێر وەك‬ ‫مامۆستا خەلیل‌و مامۆستا فوئاد چەلەبی‪،‬‬ ‫ئەم قۆناغە سااڵنی شەست‌و حەفتاكانی‬ ‫سەدەی بیستەم دەگرێتەوە‪ .‬دووەم قۆناغی‬

‫رێكخستن‌و پێكهێنانی گــروپ‌و كۆمەڵی‬ ‫جۆراوجۆر‪ ،‬كە جۆرێك لە مەنهەجیەت‌و‬ ‫مەركەزیەت لەكاری هەریەك لەو گروپ‌و‬ ‫كۆمەاڵنەدا هەبووە‪ ،‬ئەمەش بەدرێژایی‬ ‫هەشتاكان بەردەوامبووە‪ ،‬تا لەساڵی ‪1987‬‬ ‫بزووتنەوەی ئیسالمیی دادەمەزرێت‪ .‬سێیەم‬ ‫قۆناغی پاش دامەزراندنی بزووتنەوەی‬ ‫ئیسالمیی‪ ،‬كە لەپاش راپەڕینەوە دەست‬ ‫پێدەكات‌و‪ ،‬چەندین پــارت‌و رێكخراوی‬ ‫تــری سیاسیی ئیسالمیی دەردەكـــەون‪،‬‬ ‫وەك یەكگرتووی ئیسالمیی كوردستان‪،‬‬ ‫بــزووتــنــەوەی راپــەڕیــنــی ئیسالمیی‪،‬‬ ‫بــزووتــنــەوەی یــەكــبــوونــی ئیسالمیی‌و‬ ‫كۆمەڵی ئیسالمیی لەكوردستان‪ .‬هەرچی‬ ‫رەوتــی سەلەفییەتیشە‪ ،‬ئەوا سیماكانی‬ ‫پەرەسەندنی سەلەفیزم‌و دەركەوتنیان‬ ‫بەهێزەوە دەگەڕێتەوە بۆ زانكۆو دامەزراوە‬ ‫ئاینییەكانی سعودیە‪ ،‬كە هەڵگری بیری‬ ‫سەلەفیزم (وەهابیزم)ن‪ ،‬لەرێگەی كتێب‌و‬ ‫باڵوكراوەكانیانەوە لەهەوڵدان بەگژی‬ ‫شیعەگەرایی‌و سۆفیگەراییدا بچنەوە‪،‬‬ ‫چونكە لەدیدی ئەواندا هەردوو رەوتەكە‬ ‫بە فاسیدیی سەریانهەڵداوە‪ ،‬بەوهۆیەشەوە‬ ‫بەشێك لە مەزارگە ئاینییەكانی رێبازە‬ ‫سۆفییەكان رووخێنراون‬ ‫لەكۆتاییدا بــڕوامــان وایــە بۆ رێگرتن‬ ‫لەمەترسییەكانی بیر داعش‌و هەموو ئەو بیرە‬ ‫ئیسالمیانەی تر‪ ،‬كەبارگاوین بەتوندوتیژیی‌و‬ ‫دژە خواست‌و مافی نەتەوەیی كورد‌و هێزی‬ ‫پێشمەرگەن پێویستە بایەخ بەئیسالمیی‬ ‫میللیی‌و كــــوردەواریــــی‌و ئیسالمیی‬ ‫كۆمەاڵیەتی بدرێت بەمیكانیزم‌و پرۆژەی‬ ‫شیاو دیسان كار بكرێت بۆهێنانەوەیان بۆ‬ ‫نێو كۆمەڵگە‪ ،‬هەروەها سنوورداركردنی‬ ‫كاری بانگخوازیی‌و خۆماڵیكردنی‌و دانانی‬ ‫دیسپلین لــەرێــگــەی دامـــو دەزگــاكــانــی‬ ‫حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە‪ ،‬بۆئەوەی‬ ‫نەبنە بەشێك لەمەترسیی گواستنەوەی‬ ‫بیری توندڕەویی داعش‌و هەر بیرێكی تری‬ ‫ئایینی‪ ،‬كــەدژە بەئاراستەی نەتەوایەتی‬ ‫كــوردیــی‪ ،‬چونكە بڕواشمان وایــە ئایین‬ ‫رۆڵێكی گرنگ دەگێڕێت لەبەرپەرچدانەوەی‬ ‫ئەو مەترسییانەی بیر‌و بۆچوونێكی وەك‬ ‫بیری داعش‌و هاوشێوەكانی لەمەسەلەی‬ ‫بــونــیــاتــنــانــی شــونــاســی نــەتــەوەیــی‌و‬ ‫دروستكردنی ئینتیما‌و بەرز‌و جوان روانین‬ ‫بۆ هێزی پێشمەرگە وەك هێزی سیمبوڵی‬ ‫پاراستنی بــوون‌و ناسنامەی نەتەوایەتی‬ ‫كورد‌و رەتكردنەوەی تەكفیر‌و ئەو چەكە‬ ‫ئایینیانەی‪ ،‬كــەداع ـش‌و هاوشێوەكانی‬ ‫دژی هێزی پێشمەرگە‌و دامو دەزگاكانی‬ ‫حكومڕانی‌و كۆمەڵگا‌و كۆی جواڵنەوەی‬ ‫رزگاریخوازیی كوردیی بەكاریدەهێنێت‌و‬ ‫لــەو رێــگــەیــەوە دەیــەوێــت كاریگەریی‬ ‫لەسەر بەشێك لەگەنجان یاخود كێڵگەی‬ ‫ئایینداری كوردیی بكات‪ ،‬چونكە وەك‬ ‫ئاماژەی پێدراوە داگیركردنی زیهنییەت‌و‬ ‫مێشك مــەتــرســیــدارتــرە لەداگیركاریی‬ ‫سەربازیی‪ ،‬كەلەئێستادا داگیركاریی‌و‬ ‫جەنگە سەربازیی‌و چەكدارییەكان داعش‬ ‫بەرەو كۆتایی دەڕۆن‪ ،‬ئەوەی دەمێنێتەوە‬ ‫كاریگەریی‌و هێرشە هزریی‌و ئایینییەكانە‪،‬‬ ‫كە ئەگەر دوای نەمانی داعــش بەهەند‬ ‫وەرنەگیرێن‪ ،‬دەشێ لەهەر ساتەوەختێكدا‬ ‫دەیان گروپ‌و مۆدێلی هاوشێوەی داعش‌و‬ ‫بگرە توندوتیژتر بەرهەم بهێنن‌و ببنە‬ ‫مەترسییەكی گەورەتر لەسەر جواڵنەوەی‬ ‫رزگــاریــخــوازیــی كــوردیــی‌و ناسنامەی‬ ‫نەتەوایەتی تاكی كورد‪.‬‬


‫ژمارە (‪)342‬دوشەممە‪2017/5/15‬‬

‫‪2‬‬

‫كورد‬ ‫له‌ سه‌رده‌می ده‌وڵه‌ته‌كانی(ئه‌مه‌وی‪ ،‬عه‌باسی‪ ،‬عوسمانی)دا‬

‫سامان عوسامن سیوه‌یلی‬ ‫ل ـه‌پــاش ســاڵــی چلی كۆچییه‌وه‌‪،‬‬ ‫ئـه‌و ده‌سـه‌اڵتــانـه‌ی به‌ناوی ئیسالم و‬ ‫خـه‌الفـه‌تـه‌و‌ه دروســتــده‌كــران ئاین له‌‬ ‫خزمه‌تی خه‌لیفه‌كانی دا بووه‌‪ ،‬نه‌ك ئه‌وان‬ ‫و فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌یان ل ‌ه خزمه‌تی ئایندا‬ ‫بن‪ ،‬پرسی شورا‪ ،‬ك ‌ه فه‌رمانی خودایه‌‪،‬‬ ‫پشتگوێخرا و كرای ‌ه دەسەاڵتی ستەمگەر‪.‬‬ ‫دواتــر ئ ـه‌و‌ه ده‌ســه‌اڵت و شانۆشكۆیه‌‬ ‫وایــكــر‌د ك ‌ه شانازییه‌كی گـــه‌ور‌ه له‌‬ ‫ده‌روونـــی عه‌ره‌به‌كاندا دروستبێت و‬ ‫خۆیان له‌گه‌النی تر به‌گه‌وره‌تر بزانن‪.‬‬ ‫ته‌نانه‌ت ئه‌و ئایه‌ته‌ی قورئان ك ‌ه بۆیان‬ ‫دابه‌زیبوو تاكو ل ‌ه خۆیان بایی نه‌بن و‬ ‫وا نه‌زانن ئه‌و ده‌سه‌اڵته‌ی ك ‌ه هه‌یان ‌ه له‌‬ ‫ئازایه‌تی خۆیانه‌وه‌ی ‌ه پشتگوێیان خست‪.‬‬ ‫سه‌ركرد‌ه عه‌ره‌به‌كان كاتێك بینیان‬ ‫به‌رامبه‌ر به‌فارس و ڕۆمه‌كان وه‌ستاون‪،‬‬ ‫به‌پێچه‌وانه‌ی جارانه‌وه‌‪ ،‬ك ‌ه خۆزگه‌یان‬ ‫ده‌خــواســت ڕۆمـه‌كــان ڕێیان پێبده‌ن‬ ‫تا ل ‌ه شامدا بازرگانی بكه‌ن‪ ،‬ئێستا‬ ‫ه ـه‌مــوو شتێكیان بــۆ ئــاســان بــووه‌‪،‬‬ ‫گیانی خۆبه‌زڵزانین وشانازیكردن چووه‌‬ ‫ناخیانه‌وه‌‪ ،‬به‌جۆرێك به‌چاوی بااڵسه‌یری‬ ‫خۆیانده‌كرد و گه‌النی تریان له‌خۆیان‬ ‫به‌بچوكتر ده‌بینی‪.‬‬ ‫ئه‌م بارودۆخ ‌ه به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می‬ ‫ده‌وڵه‌تی(ئه‌مه‌وییه‌كان)دا زۆر ب ‌ه زه‌قی‬ ‫بـه‌دیــاركـه‌وتــو و پـــه‌ره‌ی سـه‌نــد‪ ،‬له‌م‬ ‫بواره‌دا(عەبدولمەلیك كوڕی مــەروان)‬ ‫ی پێنجه‌م خه‌لیفه‌یان ك ‌ه له‌سه‌رده‌می‬ ‫خۆیدا ناودارترین شه‌رعناسی مه‌دینه‌‬ ‫بوو‪ ،‬كاتێك هه‌واڵی ب ‌ه خه‌لیفه‌بونی بۆ‬ ‫دێت خه‌ریكی قورئان خوێندن ده‌بێت‪،‬‬ ‫قورئانه‌ك ‌ه داده‌خــات و ده‌ڵێت‪ »:‬ئیتر‬ ‫كارم به‌تۆ نه‌ما»(‪.)١‬‬ ‫ئــوم ـه‌ویــی ـه‌كــان كــۆم ـه‌ڵــیــك یاسا‬ ‫ورێسای شۆڤێنیانه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان‬ ‫داڕشـــت‪ ،‬لـه‌وانـ ‌ه ب ‌ه غه‌یره‌عه‌ره‌بێك‪،‬‬ ‫كـــ ‌ه مــوســوڵــمــانــیــش بــــوو؛ پێیان‬ ‫ده‌گووت(الموالی)‪ ،‬به‌مه‌به‌ستی شوێن‬ ‫كه‌وته‌و ملكه‌چپێكراو و خۆشیان به‌‬ ‫سه‌ردار(الوالی) ناوزه‌دده‌كرد‪ .‬بۆ كه‌س‬ ‫نه‌بوو خۆی به‌هاوشانی عه‌ره‌ب بزانێت‪،‬‬ ‫ئه‌گه‌ر نا پێیان ده‌گووت (الشعوبي) و‬

‫به‌تاوانی(الردة‌)تاوانبارایان ده‌كــرد و‬ ‫خوێنی ده‌ڕژێنرا‪ ،‬ته‌نانه‌ت كار گه‌یشت ‌ه‬ ‫ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر موالیه‌ك به‌الی عه‌ره‌بێكدا‬ ‫بڕۆیشتای ‌ه و عه‌ره‌به‌ك ‌ه كۆڵی به‌سه‌ر‬ ‫شانه‌و‌ه بوایه‌‪ ،‬یه‌كسه‌ر ده‌یخست ‌ه سه‌ر‬ ‫شانی موالییه‌كه‌‪ ،‬به‌بێ ئه‌وه‌ی موالیی‬ ‫بتوانێت ناڕه‌زایی ده‌رببڕێت‪ ،‬سیاسه‌تی‬ ‫عه‌ره‌بچێتی ئومه‌وییه‌كان هێند‌ه توندوتیژ‬ ‫بوو‌ه وای ل ‌ه هه‌ندێك عه‌رهب‌یش كردوه‌‬ ‫به‌ربه‌ره‌كانی سیاسه‌ته‌كانیان بكه‌ن‪.‬‬ ‫(ته‌به‌ری) ل ‌ه مێژوه‌كه‌یدا باسی عه‌ره‌بێكی‬ ‫بــه‌ده‌ســه‌اڵت ده‌كـــات به‌ناوی(حمید‬ ‫قحطبة‌)‪ ،‬ك ‌ه ل ‌ه خوراسان ل ‌ه وتارداندا‬ ‫بۆ خه‌ڵك وتویه‌تی‪ »:‬عه‌ره‌به‌كان تا‬ ‫ئه‌و كاته‌ی به‌دادپه‌روه‌ری و به‌ویژدانه‌وه‌‬ ‫هه‌ڵسوكه‌وتیان ده‌كــرد مافی ئه‌وه‌یان‬ ‫هه‌بوو‪ ،‬ك ‌ه فه‌رمانڕه‌وابن‪ ،‬به‌اڵم ئێستا‬ ‫له‌ڕێی دادپه‌روه‌ری الیانداوه‌‪ ،‬ئێستا خوا‬ ‫ئێوه‌ی زاڵكردو‌ه به‌سه‌ریاندا ك ‌ه تۆڵه‌یان‬ ‫لێبكه‌نه‌وه‌«(‪ .)2‬ل ‌ه هیچ كاتێكدا موالی‬ ‫هه‌رچه‌ند‌ه له‌ناو میلله‌ته‌كه‌ی خۆیدا پله‌و‬ ‫پایه‌ی به‌رزبوای ‌ه به‌فه‌رمانڕه‌وا دانه‌ده‌نرا‬ ‫وا ئه‌ژمارده‌كرا ك ‌ه ع ـه‌ره‌ب هاوشانی‬ ‫كه‌س نییه‌‪ ،‬ته‌نانه‌ت ژنی ع ـه‌ره‌ب له‌‬ ‫كوردێك یاخود هه‌ر غه‌یر‌ه عه‌ره‌بێك‬ ‫مــار‌ه بڕنه‌ده‌كرا‪ .‬ل ‌ه كتێبی( االغاني‬ ‫البي فرج االصفهاني)یه‌و‌ه هاتووه‌‪ ،‬كه‌‬ ‫یه‌كێك له‌موالییه‌كانی كچ ‌ه عه‌ره‌بێكی‬ ‫له‌تیره‌ی به‌نی سوله‌یم ماره‌كردبوو‪،‬‬ ‫پیاوێكی عـــه‌ره‌ب به‌ناوی(محمد بن‬ ‫بشید الــخــارجــی)‪ ،‬دیـــار‌ه ك ‌ه یه‌كێك‬ ‫بــوو‌ه ل ‌ه عه‌ره‌ب ‌ه ده‌ستڕۆیشتوه‌كانی‬ ‫ئه‌و سه‌رده‌مه‌‪ ،‬ئـه‌وه‌ی زۆر پێناخۆش‬ ‫بــووه‌و ده‌چێت ‌ه الی والیی مه‌دین ‌ه كه‌‬ ‫ئه‌و كاته‌(ئیبراهیمی كوڕی هیشام)بووه‌‪،‬‬ ‫شكات ل ‌ه موالییه‌كه‌ی ده‌كــات‪ ،‬والیش‬ ‫ڕاسته‌وخۆ ده‌نێرێت به‌دوای موالییه‌كه‌داو‬ ‫ژنه‌كه‌ی پێ ته‌اڵق ده‌دات‪ ،‬له‌كاتێكدا‬ ‫ته‌اڵقدان له‌ئاینی ئیسالمدا ب ‌ه زۆر دروست‬ ‫نیه‌‪ ،‬ســـه‌ره‌ڕای ئــه‌وه‌ش (‪)200‬داری‬ ‫حه‌دی زینا زیاتر لێده‌دات و سه‌روڕیش‬ ‫و سمێڵ و برۆشی ده‌تاشێت(‪ ،)3‬غه‌یره‌‬ ‫عه‌ره‌به‌كان ئه‌گه‌ر موسوڵمانیش بوو بن‪،‬‬ ‫هه‌ر به‌دژ دانــراون‪ ،‬له‌كاتێكدا ك ‌ه كچی‬ ‫موالییه‌كانیان وه‌ك كه‌نیزه‌ك بۆ خۆیان‬ ‫به‌دروست زانیوه‌‪ ،‬ئه‌گه‌ر مناڵیشیان لێ‬ ‫ببوای ‌ه به‌(أم الولد)ناوده‌بران‪ ،‬سه‌یر له‌وه‌‬ ‫ب ‌ه منداڵه‌كه‌یان ده‌گرت(الهجین)‪ ،‬واته‌‬ ‫عه‌یبدار‪ ،‬چونك ‌ه دایكی له‌ڕه‌چه‌ڵه‌كدا‬ ‫عـــه‌ره‌ب نـــه‌بـــووه‌(‪ ،)4‬شۆڤێنیزمی‬ ‫عـه‌ره‌بــی زۆر ل ـه‌و كــوردان ـ ‌ه ده‌ترسان‬ ‫ك ‌ه شــاره‌زای زمان و كلتوری عه‌ره‌بی‬ ‫بوون‪ ،‬شاعیرێكی عه‌ره‌ب سه‌باره‌ت به‌‬ ‫كورد ك ‌ه ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته‌ی به‌ئاین و‬ ‫مێژو و هه‌روه‌ها كلتوری ئه‌وان كردووه‌‬ ‫ل ‌ه هۆنراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت‪ (:‬التحذر الحیة‬ ‫والعقربا و أحذر الكردیا إذا استعربا)‬ ‫واتــه «ل ـ ‌ه مــارو دووپــشــك مه‌ترسه‪‌،‬‬ ‫به‌ڵكو ل ـه‌و كـــورد‌ه بترس ‌ه كـ ‌ه خۆی‬ ‫کــردوە ب ‌ه عــه‌ره‌ب»‪ ،‬ئه‌م ‌ه له‌كاتێكدا‬ ‫ی كورد پابه‌ندنه‌بوو‌ه به‌‬ ‫كه‌س هێنده ‌‬ ‫ئاینی ئیسالمه‌وه‌‪ ،‬خۆ ئه‌گه‌ر ل ‌ه كوێره‌‬ ‫دێیه‌كی كوردستاندا چوار ماڵ هه‌بوو‬ ‫بێت‪ ،‬پێنجه‌م ماڵیان مزگه‌وتێك بووه‪‌،‬‬ ‫هه‌ر بۆی ‌ه ( محەمەد ئەحمەد ئەلراشد)‬ ‫ك ‌ه گـه‌وره‌ی ئیخوانه‌كانی ئێراق بووە‪،‬‬ ‫له‌باره‌ی كــورده‌و‌ه ده‌ڵێت «من كاتێك‬ ‫سه‌یری كــورد ده‌ك ـه‌م وا هه‌ستده‌كه‌م‬ ‫ك ‌ه ئاینی ئیسالم له‌وانه‌و‌ه هاتبێت بۆ‬ ‫ئێمه‌«‪ ،‬كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته‌‬ ‫گه‌وره‌یه‌وخۆتواندنه‌وه‌ی كورد له‌ئاینی‬ ‫ئیسالمدا‪ ،‬ل ‌ه هیچ ســه‌رده‌م وكاتێكدا‬ ‫شه‌فاعه‌تی الی به‌ناو بــرای عه‌ره‌بی‬ ‫مسوڵمانیه‌و‌ه بۆ نه‌خوازراوه‌‪ ،‬هه‌موو ئه‌و‬ ‫ده‌سه‌اڵت ‌ه عه‌ره‌بیانه‌ی به‌ناوی ئیسالمه‌وه‌‬ ‫حوكمیان كردووه‌‪ ،‬هه‌ر به‌وه‌ند‌ه ڕازی بوون‬ ‫ك ‌ه كورد وه‌ك به‌نده‌یه‌كی گوێله‌مست له‌‬ ‫خزمه‌تیاندا بێت‪ ،‬چاكه‌ی(ئەبو موسلیمی‬ ‫خۆراسانی)ی كورد ک ‌ە ئومه‌وییه‌كانی‬ ‫ڕوخاندو عه‌باسییه‌كانی هێنای ‌ه سه‌ر‬

‫كورسی ده‌س ـه‌اڵت بـه‌و‌ه درایــه‌و‌ه كه‌(‬ ‫ی خۆیدا‬ ‫ابو جعفر المنصور) له‌ماڵه‌كه ‌‬ ‫له‌كاتێكدا میوانداری كردبوو نامه‌ردانه‌‬ ‫كوشتی‪ ،‬پاش ئه‌ویش (هارون الرشید)‬ ‫له‌ساڵی (‪ 169‬تاكو ‪) 193‬ی كۆچی‬ ‫فه‌رمانڕه‌وایی ده‌وڵه‌تی عه‌باسی كرد‪،‬‬ ‫به‌اڵم تا ده‌هات ئه‌و ده‌سه‌اڵت ‌ه به‌هۆی‬ ‫شه‌ڕی نێوان هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی هارونه‌‬ ‫ره‌شــیــده‌و‌ه (أمین و مــأمــون) له‌سه‌ر‬ ‫ده‌سه‌اڵت خراپتر ده‌بوو‪ ،‬تاكو سه‌رئه‌نجام‬ ‫لـه‌دوای چه‌ند فه‌رمانڕه‌واییه‌كی تره‌وه‌‬ ‫له‌ساڵی (‪)332‬ی كۆچی بنه‌ماڵه‌یه‌كی‬ ‫فــارس به‌ناوی(به‌نی بویه‌) توانیان‬ ‫ده‌وڵـه‌تــی عه‌باسی بخه‌نه‌ژێر ده‌ستی‬ ‫خۆیانه‌وه‌و ئه‌وانیش تاكو ساڵی (‪)447‬‬ ‫ی كۆچی فه‌رمانڕه‌وایی بكه‌ن‪ ،‬پاش‬ ‫ئه‌وانیش توركه‌كان توانیان ده‌سه‌اڵتی‬ ‫یه‌نی بوی ‌ه نه‌هێڵن و ده‌وڵه‌تی ئیسالمی‬ ‫بخه‌نه‌ژێر ده‌ستی خۆیانه‌وه‌‪ .‬به‌و جۆره‌‬ ‫ده‌وڵه‌ت بوو‌ه گۆڕه‌پانێك بۆ پێكدادانی‬ ‫چه‌ند تایه‌فه‌و گه‌لێكی جیاواز له‌سه‌ر‬ ‫ده‌سه‌اڵت(‪ ،)5‬له‌وكاته‌دا ل ‌ه كوردستانیش‬

‫دایمه‌زراند و ڕۆڵێكی گرنگی بینی ل ‌ه‬ ‫باڵوكردنه‌وه‌ی ئاینی ئیسالم له‌ناو كوردا‪،‬‬ ‫ه ـه‌روه‌هــا پــاش ئه‌ویش له‌سه‌رده‌می‬ ‫به‌دركوڕی حه‌سنه‌ویه‌دا بایه‌خێكی زۆر‬ ‫به‌باڵوكردنه‌وه‌و جێگیركردنی بیروباوه‌ڕی‬ ‫ئاینی ئیسالم درا‪ .‬به‌در هه‌موو ساڵێك‬ ‫هــه‌زار دیناری ده‌ك ــرد‌ه خه‌رجی ڕێی‬ ‫چــوونـ ‌ه حه‌جی بیست كــه‌س كـ ‌ه بۆ‬ ‫دایكیان حه‌جیان ده‌كـــرد‪ ،‬هه‌روه‌ها‬ ‫هه‌موو ڕۆژانی هه‌ینی (‪)10.000‬درهه‌می‬ ‫وه‌كو خێر به‌سه‌ر هه‌ژاران و بێوه‌ژناندا‬ ‫دابه‌شده‌كرد‪ .‬هه‌موو ساڵێكیش (‪)3.000‬‬ ‫دیناری بۆ پینه‌دۆزانی نێوان شاری‬ ‫ه ـه‌م ـه‌دان وب ـه‌غــداد خ ـه‌رجــده‌كــرد‪ ،‬بۆ‬ ‫چاككردنه‌وه‌ی پێاڵوی ئه‌و حاجیانه‌ی‬ ‫ل ـه‌ڕێــدا پێاڵوه‌كانیان ده‌دڕا‪ .‬هه‌مو‬ ‫مانگێكیش (‪)20.000‬دره ـه‌مــی بۆ كفن‬ ‫و دفنی مردوان خه‌رجده‌كرد‪ ،‬هه‌روه‌ها‬ ‫(‪)3,000‬مزگه‌وتی دروستكردووه‌‪ .‬هه‌موو‬ ‫ساڵێكیش وه‌كو سه‌ده‌قات (‪)100,000‬‬ ‫درهه‌می به‌سه‌د ئه‌هلی حه‌ره‌مه‌یندا‬ ‫ده‌به‌خشیه‌و‌ه )(‪.)6‬‬

‫ئه‌وه‌نده‌ی کورد به‌ناوی ئاینه‌و ‌ه‬ ‫كاڵوی له‌سه‌ر نراوە و دۆڕاندویەتی‪،‬‬ ‫هه‌رگیز له‌ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌و مه‌یدانی‬ ‫جه‌نگدا ئه‌وه‌نده‌ زیانی‬ ‫به‌رنه‌كه‌وتووه‌‬ ‫چه‌ند میرنیشینێكی سه‌ربه‌خۆ دامه‌زران‪،‬‬ ‫وه‌ك(میرنشینی حه‌سنه‌وی و میرنیشینی‬ ‫دۆسته‌كی)‪ ،‬مێژونوسی ئیسالم( إبن‬ ‫الــجــوزي) ل ـ ‌ه كتێبی (المنتڤم) دا‪،‬‬ ‫س ـه‌بــاره‌ت ب ‌ه میرنشینی حه‌سنه‌وی‬ ‫ده‌ڵــێــت‪»:‬ده‌بــێــت چــاكـه‌ی ئیماره‌تی‬ ‫حه‌سنه‌ویی ‌ه ‪ 1015-691‬له‌یاد نه‌كه‌ین‪،‬‬ ‫ك ‌ه گــه‌ور‌ه ده‌ره‌ب ـه‌گــی به‌هێزی كورد‬ ‫حه‌سنه‌ویه‌ی كوڕی حوسێنی كوردی‬

‫كێشمه‌كێش و شه‌ڕی نێوان عه‌ره‌ب و‬ ‫تورك وفارس له‌الیه‌ك و ناكۆكیی نێوان‬ ‫خه‌لیفه‌كان له‌سه‌ر ده‌سـه‌اڵت له‌الیه‌كی‬ ‫تره‌وه‌‪ ،‬به‌رده‌وام بوو تا(هۆالكۆی مه‌غۆل)‬ ‫ل ‌ه ساڵی ‪ / 1358‬زاینی به‌غدادی‬ ‫داگیركرد و ( موعتصم بالله) ی كوشت‪،‬‬ ‫ب ‌ه جۆرێك ڕووبــاری دیجل ‌ه ب ‌ه خوێنی‬ ‫هـــه‌زاران كـه‌س ســووربــوو‪ ،‬وه‌ك چۆن‬ ‫خه‌الفه‌تی عه‌ره‌ب ل ‌ه ڕۆژهه‌اڵتدا كه‌وته‌‬

‫ده‌ست مه‌غۆل و توركه‌كان ل ‌ه رۆژئاواشدا‬ ‫له‌( ئه‌نده‌لوس) فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌یان‬ ‫كه‌وت ‌ه ژێــر ده‌ستی ئیسپانییه‌كان و‬ ‫شوێنه‌واری ئه‌و ده‌وڵه‌ت ‌ه عه‌ره‌بییەیان‬ ‫نه‌هێشت ك ‌ه ئومه‌وییه‌كان ل ‌ه (قورطبه‌)‬ ‫دایــان مـه‌زرانــد بــوو‪ ،‬هـه‌ر له‌ئه‌نجامی‬ ‫ناكۆكییه‌كان دابــوو خاچبه‌ده‌سته‌كان‬ ‫توانیان شاری (قودس)یش بگرن(‪،)7‬‬ ‫ئـــه‌وه‌ش هــاتــنـه‌دی وته‌مێژوییه‌كه‌ی‬ ‫خه‌لیفه‌ی دووه‌مــی راشدین(عومه‌ری‬ ‫كوڕی خه‌تاب) بوو‪ ،‬كه‌پێشتر ئامۆژگاریی‬ ‫عه‌ره‌به‌كانی كــردو پێی گوتن( ئه‌ی‬ ‫گه‌لی عه‌ره‌ب ئێم ‌ه گه‌لێكی نه‌فامبوین‪،‬‬ ‫بتمان ده‌په‌رست و كچانمان زینده‌به‌چاڵ‬ ‫ده‌كرد‪ ،‬خودا ل ‌ه خۆمان پێغه‌مبه‌رێكی بۆ‬ ‫ناردین و به‌ئیسالم عیزه‌تی پێبه‌خشین‪،‬‬ ‫ئه‌و‌ه بزانن هه‌ركاتێك پشتمان كرد‌ه ئه‌و‬ ‫ئاین ‌ه خودا ب ‌ه شتێكی تر خه‌جاڵه‌تمان‬ ‫ده‌كات‪.‬‬ ‫مێژوی كورد پڕیه‌تی ل ‌ه كاره‌سات و‬ ‫مه‌ینه‌تی دوژمنان‪ ،‬ئه‌وه‌نده‌ی به‌ناوی‬ ‫ئــایــن ـه‌و‌ه كــاویــان ل ـه‌س ـه‌ر نــاویــن و‬ ‫دۆڕاندومانه‌‪ ،‬هه‌رگیز ل ‌ه ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌و‬ ‫مه‌یدانی جه‌نگدا ئ ـه‌وه‌نــده‌مــان زیان‬ ‫به‌رنه‌كه‌وتووه‌‪ ،‬داگیركه‌ران هه‌میشه‌‬ ‫ئاینی ئیسالمیان وه‌ك پیالنێكی سیاسی‬ ‫بۆ له‌خشته‌بردنی كورد به‌كارهێناوه‌‪ ،‬خۆ‬ ‫ئه‌گه‌ر ل ‌ه هه‌موو سه‌رده‌مێكدا شۆڕشێك‬ ‫له‌ناوجه‌رگه‌ی گه‌لی كــورده‌و‌ه سه‌ری‬ ‫هه‌ڵدابێت‪ ،‬له‌پێناوی ئازادیدا ئه‌و‌ه به‌كافر‬ ‫و هه‌ڵگه‌راوه‌(المرتد) له‌قه‌ڵه‌مدراون‪.‬‬ ‫ئه‌و زوڵم و زۆره‌ی ل ‌ه كورد ده‌كرا‪،‬‬ ‫وه‌نه‌بێت هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی خه‌الفه‌تی‬ ‫ئیسالمی ع ـه‌ره‌ب ـه‌كــان ـه‌و‌ه بووبێت‪،‬‬ ‫به‌ڵكو تورك ‌ه عوسمانییه‌كانیش كاتێك‬ ‫ده‌سه‌اڵتیان ل ‌ه عه‌ره‌به‌كان پچڕی و چه‌ند‬ ‫سـه‌ده‌یـه‌ك حوكمی به‌ناو ئیسالمیان‬ ‫كرد‪ ،‬پاش ئه‌وه‌ی شه‌ڕی( چاڵدێران)‬ ‫له‌نێوان عوسمانییه‌كان و سه‌فه‌وییه‬ ‫‌شیعه‌كانی ئێراندا له‌ساڵی ‪/1524‬ی‬ ‫زاینی دا بـه‌رپــابــوو‪ ،‬عوسمانییه‌كان‬ ‫وه‌ك تاكتیكێكی سیاسی له‌و جه‌نگه‌دا‬ ‫بـه‌هــۆكــاری هاومه‌زهه‌بییه‌و‌ه له‌گه‌ڵ‬ ‫كــورددا سه‌رنجی زۆرب ـه‌ی كوردیان بۆ‬ ‫الی خۆیان ڕاكێشا و به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان‬ ‫دا ب ‌ه كــورد گـه‌ر سه‌ركه‌وتن له‌الیه‌ن‬

‫ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه‌‪ ،‬ده‌سه‌اڵتی خۆی‬ ‫بۆ كورده‌كان مسۆگه‌رده‌كه‌ن‪ .‬له‌پاش‬ ‫سه‌ركه‌وتن به‌هاوكاریی جه‌نگاوه‌رانی‬ ‫كورد عوسمانییه‌كان وه‌ك حوكمێكی‬ ‫الم ـه‌رك ـه‌زی چه‌ند میرنیشنێكیان بۆ‬ ‫كورد دروستکرد‪ ،‬هه‌رچه‌ند‌ه ئه‌و په‌یمانه‌‬ ‫ل ‌ه حوكمی هه‌موو سوڵتانه‌كاندا وه‌ك‬ ‫خۆی جێبه‌جێنه‌ده‌كرا‪ ،‬هه‌رسوڵتانه‌و‬ ‫به‌ئاره‌زوی خۆی جڵه‌وی حوكمی به‌ناو‬ ‫ئیسالمی ڕاده‌كێشا‪ ،‬هه‌ركاتێك یه‌كێك‬ ‫له‌و میرنیشینان ‌ه هه‌ستی ب ‌ه هۆشیاریی‬ ‫ن ـه‌ت ـه‌وه‌یــی خــۆی كــردبــێــت و بیری‬ ‫له‌سه‌ربه‌خۆیی كردبێته‌وه‌‪ ،‬به‌چه‌ندین‬ ‫پیالنی س ـه‌ربــازی و بــاج و سه‌رانه‌ی‬ ‫له‌ڕاده‌به‌ده‌ر كه‌وت‪.‬‬ ‫ئه‌و جۆر‌ه فه‌رمانڕه‌وایی ‌ه تاكتیكییه‌ی‬ ‫عوسمانییه‌كان بــــه‌رده‌وام بــوو تاكو‬ ‫له‌سه‌رده‌می سوڵتان محمودی دووه‌مدا‪،‬‬ ‫به‌ناوی پرۆسه‌ی (نیزامی حه‌دید)ه‌وه‌‬ ‫عوسمانییه‌كان هه‌وڵی به‌ناوه‌ندیكردنی‬ ‫ده‌سه‌اڵتی خۆیاندا‪ ،‬بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌‬ ‫ســوپــای عوسمانی ك ـه‌وت ـ ‌ه شه‌ڕێكی‬ ‫دژواره‌وه‌‪ ،‬دژی میرنیشین ‌ه كوردییه‌كان و‬ ‫له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا یه‌ك له‌دوای یه‌ك‬ ‫نیمچ ‌ه ده‌سه‌اڵتی میرنیشینه‌كوردییه‌كان‬ ‫لــه‌نــاوبــران‪ ،‬گـه‌شــتــیــاری فه‌ره‌نسی‬ ‫(پــوژوال)‪ ،‬ك ‌ه گه‌شتێكی به‌ناوچه‌كانی‬ ‫ژێرده‌سه‌اڵتی عوسمانییه‌كان كردو‌ه و‬ ‫هه‌موو ئه‌و كاره‌ساته‌ی ل ‌ه گه‌شتنامه‌كه‌یدا‬ ‫تۆماركردو‌ه كه‌به‌چاوی خۆی بینیونی‪،‬‬ ‫له‌و باره‌وه‌یه‌ده‌ڵێت «به‌فه‌رمانی حافیز‬ ‫پاشا هێرشكرای ‌ه سه‌ر میری ڕه‌واندوز‪،‬‬ ‫ئه‌م هێرش ‌ه ماوه‌ی سێ مانگ به‌رده‌وام‬ ‫بوو‪ ،‬جه‌نگاوه‌رانی كورد به‌مێرخاسی‬ ‫و ورەیـه‌كــی بـــه‌ره‌زه‌و‌ه به‌رگرییان له‌‬ ‫میرنیشینه‌كه‌یان ده‌كــرد‪ ،‬له‌م شه‌ڕه‌دا‬ ‫چوار هه‌زار سه‌ربازی عوسمانی به‌ده‌ستی‬ ‫جه‌نگاوه‌رانی كورد كوژران و ناوچه‌یه‌كی‬ ‫فــراوان و گوندێكی زۆری كوردستان‬ ‫به‌ده‌ستی عوسمانییه‌كان سوتێنران‪،‬‬ ‫بێجگ ‌ه له‌وه‌ی نزیكه‌ی چوار هه‌زار كورد‬ ‫به‌ژن وپیاو و گه‌وره‌و بچوكه‌و‌ه له‌الیه‌ن‬ ‫عوسمانییەكانه‌و‌ه به‌دیلگیران و له‌به‌ر‬ ‫خۆر و هه‌تاو و له‌ناو ته‌پوتۆزدا راگیران‪،‬‬ ‫زۆربه‌ی ئه‌و ژن و پیاو و مندااڵن ‌ه به‌ده‌م‬ ‫هاوار و ناڵه‌و‌ه بۆ ماوه‌ی شه‌ش رۆژ به‌و‬ ‫شێوه‌ی ‌ه مانه‌وه‌‪ ،‬ته‌نیا له‌تێك نانی ڕه‌ش‬ ‫و قومێك ئاوییان پێده‌درا‪ ،‬له‌ماوه‌ی سێ‬ ‫رۆژ دا بیست منداڵی شیر‌ه خۆر‌ه به‌هۆی‬ ‫وشكبوونی شیری دایكیانه‌وه‌و له‌ئامێزی‬ ‫دایك و باوكیاندا مردن(‪.)٨‬‬ ‫به‌م شێواز‌ه درندانه‌ی ‌ه به‌به‌هانه‌ی‬ ‫گـــه‌ڕانـــه‌وه‌ی حوكمی م ـه‌رك ـه‌زی ـه‌ت‪،‬‬ ‫كۆتایی به‌ده‌سه‌اڵتی میرنیشینه‌كان‬ ‫هێنرا و ل ـه‌و په‌یمانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌‬ ‫فــیــداكــاری و خۆبه‌ختكردنی كــورد‬ ‫دایــان‪ ،‬به‌ناوی(برایه‌تی ئیسالم)ه‌وه‌‬ ‫پاشگه‌زبونه‌وه‌‪.‬‬ ‫سه‌رچاوه‌كان ‪:‬‬ ‫‪ )1‬الخالفة االسالمیة‌‪ ،‬محمد سعید‬ ‫العشماوي‪ ،‬القاهرة‌‪،1989 ،‬ص‪.74‬‬ ‫‪ )2‬بــێــده‌سـه‌اڵتـ ‌ه كــورده‌كــان و برا‬ ‫موسوڵمانه‌كانیان‪ ،‬د‪.‬جمال نه‌به‌ز‪ ،‬سوید‪،‬‬ ‫ل‪.16‬‬ ‫‪ )3‬هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو‪ ،‬د‪ .‬جمال‬ ‫نه‌به‌ز‪ ،‬ل‪.24‬‬ ‫‪ )4‬ناسیۆنالیزم بیری نه‌ته‌وه‌یی كوردی‪،‬‬ ‫د‪ .‬جمال نه‌به‌ز‪ ،‬ل‪.42‬‬ ‫‪ )5‬هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو‪ ،‬ل‪.82‬‬ ‫‪ )6‬ڕۆژنامه‌ی التا‌خي‪ ،‬العدد(‪،)245‬‬ ‫‪.2010/1/27‬‬ ‫‪ )7‬بــێــده‌ســه‌اڵتــ ‌ه كــــورده‌كــــان و‬ ‫براموسوڵمانه‌كانیان‪ ،‬د‪.‬جمال نه‌به‌ز‪،‬‬ ‫ل‪.90‬‬ ‫‪ )8‬گه‌شتنامه‌ی گه‌شتیاری فه‌ره‌نسی‬ ‫(نایتكیسن پــــۆژوال)‪ :‬ســاڵــی ‪1837‬‬ ‫ماڵپه‌ری‪:‬‬ ‫‪WWW.btlisnqme.com‬‬


‫‪3‬‬

‫ژمارە (‪)342‬دوشەممە‪2017/5/15‬‬

‫کتێبێکی بە خوێن نووسراو‬ ‫مرۆڤە‪ ،‬بەاڵم زێی کااڵیەکە قابیلی کڕین‬ ‫و فرۆشتنە‪ ،‬ئەوەتا دەقی قورئان دەڵێت‪:‬‬ ‫(کــە پێتان ڕابـــواردن‪ ،‬کرێیان بدەنێ‪.‬‬ ‫سوورەتی ژنان‪ ،‬ئایەتی ‪)٢٤‬‬

‫هەیە‪ )،‬بەاڵم سااڵنێکە بەهۆی تێڕوانین‬ ‫و ئامێری تایبەتەوە‪ ،‬دۆکتۆریش دەزانێت‪،‬‬ ‫چی لە پزدانی دایکاندا هەیە‪ ،‬کەچی‬ ‫ئیسالمییەکان‪ ،‬ئەوانەی جاران سووڕانەوەی‬ ‫زەویشیان پێ ڕاست نەبوو‪ ،‬ئێستا بۆ هەر‬ ‫دۆزینەوەیەکی نوێی زانستی‪ ،‬بە تۆپزی‬ ‫ئایەتێک دەبیننەوە‪ ،‬لەگەڵیدا بیگونجێنن‪.‬‬

‫حەمەسەعید حەسەن‬ ‫(‪)٢-2‬‬ ‫قورئان دەقێکە ئینسان لە کۆیلەیی‬ ‫قوتار ناکات‪ ،‬دەیکات بە کۆیلەی خۆی‪.‬‬ ‫ئایین یاسا نییە‪ ،‬ئاخر یاسا ملکەچی‬ ‫گۆڕانی هاوسەنگییەکانی نێوان چین و‬ ‫هێزەکانی کۆمەڵە‪ ،‬بەاڵم ئایین کە دەبێتە‬ ‫یاسا‪ ،‬چونکە ئاسمانییە و پیرۆز‪ ،‬ڕێز لە‬ ‫شوێن و سەردەم ناگرێت و خۆی بەسەر‬ ‫هەموو قۆناغەکانی جڤاکە جیاوازەکاندا‬ ‫دەسەپێنێت‪ ،‬ئاخر خــۆی بە دەرمانی‬ ‫هەموو نەخۆشییە کۆمەاڵیەتییەکانی‬ ‫گشت سەردەمێک دەزانــێــت‪ .‬ئەدونیس‬ ‫دەڵێت‪( :‬لە ڕۆشنبیریی دینیدا‪ ،‬هەموو‬ ‫کێشەیەک پێشەکی بیری لێ کراوەتەوە و‬ ‫چارەسەری بۆ دیاری کراوە‪ ،‬هەموو شتێک‬ ‫چ لەم دونیا و چ لەو دونیا‪ ،‬ئاشکرایە و‬ ‫پێویستی بە بیر لێ کردنەوە نییە‪)١١().‬‬ ‫هەرچەندە خەڵکی ژێر دەسەاڵتی ئیسالم‪،‬‬ ‫گیریان بە دەست دەیان تەنگوچەڵەمەی‬ ‫کۆمەاڵیەتییە خواردووە‪ ،‬کەچی کەسانیک‬ ‫هەن‪( ،‬هۆکاری سەرەکیی نەخۆشییەکانی‬ ‫کۆمەڵ‪ ،‬دەبەنەوە سەر دوورکەوتنەوە لە‬ ‫ئیسالم‪)١٢().‬‬

‫هەموو ئەو بزووتنەوانەی لە سایەی‬ ‫دەسەاڵتی ئیسالمدا‪ ،‬داوای دیموکراتی‬ ‫و دادپــەروەریــی کۆمەاڵیەتییان کــردووە‪،‬‬ ‫وەک بابەکییەکان‪ ،‬قەرمەتییەکان‪،‬‬ ‫ئیسماعیلییەکان و هەقە‪ ،‬وێڕای کافراندن‪،‬‬ ‫بەوەیش تاوانبار کــراون کە خوشک و‬ ‫دایکیان بۆ خۆیان بە حەاڵڵ دەزانن‪ ،‬هەمان‬ ‫بالۆرەیان بۆ کۆمۆنیستەکانیش لێ داوە‪،‬‬ ‫هەرچەندە خەڵکانی کۆمۆنیست‪ ،‬تەنانەت‬ ‫هاوسەرگیریی نێوان دۆتمام و پسمامیش‬ ‫بە گونجاو نازانن‪ ،‬ئاخر زۆر جار وەچەی‬ ‫ئەو پێوەندییە‪ ،‬ناتەندروست دێتە دونیاوە‪.‬‬ ‫ئیسالمییەکان خەڵکیان بەسەر دوو‬ ‫سەنگەردا دابــەش کـــردووە‪ ،‬سەنگەری‬ ‫مــوســوڵــمــانــان و ســەنــگــەری کــافــران‪،‬‬ ‫ئەمەیش سەرەتای نواندنی زەبروزەنگ‬ ‫و پێشێلکردنی دیموکراتییە‪ .‬هەر کەس‬ ‫ملکەچی دەقە دینییەکان نەبێت‪ ،‬ئەگەر‬ ‫دەسەاڵتیان نەبوو‪ ،‬وشەی زبر و جنێوی‬ ‫ئاڕاستە دەکەن و ناو و ناتۆرەی لێ دەنێن‪،‬‬ ‫کە دەسەاڵتیشیان هەبوو‪ ،‬بە شمشێر و‬ ‫بە گولـلە دەپەیڤن‪ .‬ئیسالمییەکان کە‬ ‫ڕۆڵی ئۆپۆزیسیۆن وازی دەکەن‪ ،‬یان کە‬ ‫خۆیان وەک بانگخواز پیشان دەدەن‪،‬‬ ‫(ئەو هەواڵنەیشیان بۆ گۆڕینی واقیع نییە‪،‬‬ ‫بۆ گۆڕینی فەرمانڕەوایییە و دەیانەوێت‬ ‫دەستیان لە دەسەاڵت گیر ببێت‪)١٦().‬‬

‫ئەو زمانەی قورئانی پێ نووسراوەتەوە‪،‬‬ ‫زمانێکە دەیەوێت خۆی لەگەڵ هەموو‬ ‫ئیمام تووفی دەڵێت‪( :‬ئەگەر دەقی دینی‬ ‫کاتشوێنێکدا بگونجێنێت و هەموو بەها‬ ‫لەگەڵ بەرژەوەندیدا نەگونجا‪ ،‬بەرژەوەندی‬ ‫ڕێژەیییەکان‪ ،‬بە شێوەیەکی ڕەها باس‬ ‫ڕەچاو دەکرێت‪ ).‬زانایانی ئیسالم هەندێک‬ ‫دەکات‪ .‬هەرچەندە لە بواری ڕۆشنبیریدا‪،‬‬ ‫جار سەرپێچی لە دەقی پیرۆز دەکەن‪ ،‬بەاڵم‬ ‫هیچ شتێک نییە هەمیشە هەر ڕاست بێت‪،‬‬ ‫لە پێناوی بەرژەوەندیی دەسەاڵتداراندا‪.‬‬ ‫بەاڵم قورئان هەمیشە هەر ڕاستە! قورئان‬ ‫جەنەڕاڵ زیائولحەق بەڵێنی هەڵبژاردنێکی‬ ‫ئەگەرچی بەشێکە لە کەلەپوور‪ ،‬کەچی‬ ‫دیموکراتییانەی بە خەڵکی پاکستان دابوو‪،‬‬ ‫دەسەاڵتدارانی ئیسالمخواز‪ ،‬دەیانەوێت‬ ‫کە پاشگەز بووەوە‪ ،‬گوتی‪( :‬لە خەونمدا‬ ‫وەک دەقێکی هاوچەرخ سەرنج بدرێت و‬ ‫ڕۆحێکی پیرۆز پێی گوتم‪ :‬دیموکراتی دژی‬ ‫دەخوازن بە کۆمەکی ئەو توخمە گرنگەی‬ ‫ئیسالمە‪)١٧().‬‬ ‫کەلەپوور‪ ،‬هەموو برینەکانی ســەردەم‬ ‫ساڕێژ بکەن‪ ،‬بەبێ ڕەچاوکردنی ئەوەی‪،‬‬ ‫(ئایینی خۆتان بۆ خۆتان و ئایینی‬ ‫نانی ئەو ڕابردووە ڕەسەنە‪ ،‬برسییەکانی‬ ‫خۆیشم بۆ خۆم‪ ).‬هەرچەندە ئەو دەقە لە‬ ‫ئێستا تێر ناکات‪.‬‬ ‫ئایەتی شەشی سوورەتی کافراندا هاتووە‪،‬‬ ‫بەاڵم لە ئایەتی هەشتاوپێنجی سوورەتی‬ ‫دیموکراتی و ئیسالم پێکەوە ناگونجێن‬ ‫ئــال عومراندا پێچەوانەکەی گوتراوە‪:‬‬ ‫و هــەر یەکێکیان ئــەوی دیکەیان ڕەت‬ ‫(بێجگە لە ئیسالم هیچ دینیکی دیکە لە‬ ‫دەکاتەوە‪ .‬ئیسالمییەکان وەک د‪ .‬غالی‬ ‫کەس قەبووڵ ناکرێت‪ )١٨().‬نابێت ڕەخنە‬ ‫شوکری دەڵێت‪( :‬موسیک بە دەنگی‬ ‫لەم ناکۆکییە بگیرێت‪ ،‬چونکە قورئان خوا‬ ‫شەیتان‪ ،‬شانۆ بە بەدکاری‪ ،‬گۆرانی بە‬ ‫بەرهەمی هێناوە‪ ،‬حەقیقەتی ڕەهایە و‬ ‫عـــەورەت‪ ،‬شێوەکاری بە بتپەرستی و‬ ‫هەموو هەڵسەنگاندنێکی بە کوفر و ئیلحاد‬ ‫ئــەدەب بە فریودانی کافرانە لە قەڵەم‬ ‫هەژمار دەکرێت‪ .‬پەیامهێن کە بێدەسەاڵت‬ ‫دەدەن‪ )١٣().‬موحەممەد عەبدولوەهاب‬ ‫بوو‪ ،‬دروشمی (زۆرەملێ لە ئاییندا نییە)‬ ‫چونکە لە گۆرانییەکیدا گوتبووی‪:‬‬ ‫ی (سوورەتی بەقەرە‪ ،‬ئایەتی ‪ )٢٦‬بڵند‬ ‫(نازانین‪ ،‬لەبەرچی‪ ،‬هاتووینە‪ ،‬دونیاوە‬ ‫کردبووەوە‪ ،‬بەاڵم کە دەسەاڵتی پەیدا کرد‪،‬‬ ‫نازانین‪ ،‬بەرەو کوی‪ ،‬مل دەنێین‬ ‫قڕی خستە بەنو قورەیزەوە‪ ،‬کە خێڵێکی‬ ‫نازانین‪ ،‬کام شتمان‪ ،‬گەرەکە‪)،‬‬ ‫جوولەکە بوون‪)١٩(.‬‬ ‫بە تۆمەتی ئەوەی بانگاشە بۆ ئیلحاد‬ ‫دەکات‪ ،‬ڕاکێشرایە بەردەمی دادگا‪( .‬لویس‬ ‫ژن و ئیسالم‬ ‫عەوەز)یش لەبەر ئەوەی گوتبووی‪( :‬جنۆکە‬ ‫بریا ئاگری ڕۆحت‬ ‫و فریشتە‪ ،‬وەک داستان و ئەفسانە‪،‬‬ ‫جەستەی دەسووتاندم‪،‬‬ ‫بەرهەمی خەیاڵن‪ )،‬بەرەو ڕووی هەمان‬ ‫بریا دەست لە مالنی ئاسمانیمان‬ ‫چارەنووس بــووەوە‪ )١٤(.‬ئیسالمییەکان‬ ‫هەمیشەیی دەبوو‪،‬‬ ‫دەیانەوێت ئێستایش خەڵکی بــڕوا بە‬ ‫بریا یەکەمین شەوی هاوسەرگیریمان‬ ‫هەبوونی (یاجووج و ماجووج و هارووت و‬ ‫قەت دوایی نەدەهات‪)٢٠(.‬‬ ‫مارووت بکەن‪ )١٥()،‬دەخوازن هەنووکەیش‬ ‫خەڵکی بڕوا بە هێرشی فڕۆکەی جەنگی‬ ‫(ئــەوی لە ژیانیدا تامی ئەزموونی‬ ‫ئاسای تەیری ئەبابیل (سوورەتی فیل)‬ ‫ئەوینی مەزنی نەکردبێت‪ ،‬شیاوی بەزەیی‬ ‫و بــە دوولــەتــبــوونــی زەریـــای ســوور بە‬ ‫پێدا هاتنەوەیە‪ ،‬چونکە نازانێت چی لە‬ ‫گۆچانەکەی مووسا بکەن‪( .‬سوورەتی‬ ‫کیس چووە‪ )٢١().‬ئەوپەڕی خۆشەویستی‬ ‫شوعەراء ئایەتی ‪)٦٣‬‬ ‫لــە پێوەندیی سێکسی نــێــوان ژن و‬ ‫پیاودا بەرجەستە دەبێت‪ ،‬بە مەرجێک‬ ‫قورئان دەقێکی زانستی نییە و ئاسایییە‬ ‫پێوەندییەکە ڕەنگدانەوەی ویست و حەزی‬ ‫لەگەڵ زانستدا ناکۆک بێت‪ ،‬وەک نموونە‪،‬‬ ‫هــەردوو ال بێت‪ ،‬بــەاڵم سێکس بێجگە‬ ‫لە دوا ئایەتی سوورەتی لوقماندا هاتووە‪،‬‬ ‫لە ئارەزووکردنی یەکدی‪ ،‬هەر هۆکارێکی‬ ‫کە (خــوا دەزانــێــت چی لە منداڵداندا‬

‫عبدول خالق مەعروف‪:‬‬ ‫شەهیدی رۆشنگەری‬ ‫دیکەی لە دواوە بێت‪ ،‬ئــەوا نــەک هەر‬ ‫وەاڵمدانەوەیەکی سرووشتی ئەوینی ڕۆحی‬ ‫و جەستەیی دوو کەس نابێت‪ ،‬بەڵکوو‬ ‫هەموو ناوەڕۆکێکی خاوێن و مرۆڤانە‬ ‫لە دەست دەدات و دەبێتە دژوارترین و‬ ‫دزێوترین جۆری چەوساندنەوەی مرۆڤ لە‬ ‫الیەن مرۆڤەوە‪.‬‬ ‫ژنومێردایەتی مــرۆڤــانــە‪ ،‬تەنیا ئەو‬ ‫چەشنەیانە‪ ،‬لەسەر بناغەی خۆشەویستی‬ ‫هــەڵــچــنــراوە‪ ،‬هــەر کاتێک خ ــۆری ئەو‬ ‫خۆشەویستییە ئـــاوابـــوو‪ ،‬ئــیــدی لە‬ ‫پێوەندییەکی ئینسانییانەوە‪ ،‬دەبێتە نا‬ ‫ئینسانی و پێویستە هەڵبوەشێتەوە‪.‬‬ ‫لــە ئیسالمدا پێوەندیی نــیــوان ژن و‬ ‫مێرد‪ ،‬لەسەر بنچینەی چەوساندنەوەی‬ ‫ژن ڕۆ نـــراوە‪ ،‬چونکە چەوساندنەوە‬ ‫بەبێ زەبروزەنگ ناژی‪ ،‬بۆیە وەک چۆن‬ ‫دەســـەاڵتـــداری ستەمکار بەپێی یاسا‬ ‫سەرپشکە‪ ،‬بێدەسەاڵت سەرکوت بکات‪،‬‬ ‫(پیاویش بەپێی دەقی قورئان‪ ،‬دەتوانێت‬ ‫ئازاری جنسی‪ ،‬دەروونی و جەستەیی ژن‬ ‫بدات‪ .‬سوورەتی ژنان‪ ،‬ئایەتی‪)٣٤‬‬ ‫یەکێک لە خەسڵەتە هاوبەشەکانی‬ ‫دەسەاڵتدارە ملهوڕەکان ئەوەیە‪ ،‬جامی‬ ‫پــڕ لــە توندوتیژییان بــەســەر الوازانـــدا‬ ‫قڵپ دەکــەنــەوە‪ ،‬زۆرداران چونکە وەک‬ ‫بوونەوەرێکی الواز سەرنجی ژنیان داوە‪،‬‬ ‫بۆیە ژن هەمیشە بۆ تیری زەبروزەنگاین‬ ‫نیشانە بووە‪ .‬پێش سەرهەڵدانی ئیسالم‬ ‫مێ بە گشتی بایەخێکی ئەوتۆی نەبووە‪،‬‬ ‫زیندەبەچاڵ کــراوە‪ ،‬وەک هەر کااڵیەکی‬ ‫دیکە کڕین و فرۆشتنی پێوە کراوە‪ ،‬فرەژنی‬ ‫سنووری نەبووە‪ ،‬ژن بە شاهید نەچووە‬ ‫و نەک هەر میراتی نەکەوتووە‪ ،‬بەڵکوو‬ ‫بە میراتی لە باوکەوە بۆ کوڕ ماوەتەوە‪.‬‬ ‫چونکە ئیسالم بە پێوانە لەگەڵ سەردەمی‬ ‫سەرهەڵدانیدا‪ ،‬هەندێک مافۆکەی بۆ‬ ‫ژن دابین کــردووە‪ ،‬کەسانی وەک سەیید‬ ‫قوتب هەوڵیان داوە‪ ،‬پەیامهێن وەک‬ ‫ڕێبەری شۆڕشێکی کۆمەاڵیەتی بناسێنن‪،‬‬ ‫بــەاڵم لەبەر ڕۆشناییی دەقــی قورئان و‬ ‫هەڵسوکەوت و گوتەکانی موحەممەد‬ ‫خۆیدا‪ ،‬بەفری ئەو لێکدانەوەیە دەتوێتەوە‪.‬‬ ‫دەقی قورئان کە باسی ژن دەکات‪ ،‬ڕووی‬ ‫دەمی لە پیاوە‪ ،‬تەنانەت لەو سوورەتەیشدا‬ ‫کە نــاوی ژنانی لێ ن ــراوە! لە هــەردوو‬ ‫ســوورەتــی بەقەرە و ئــال عومرانیشدا‪،‬‬ ‫ژن وەک کووتاڵ سەرنج دراوە‪( ،‬جیهان‬ ‫کووتاڵە و چاکترین کووتاڵیش ژنی چاکە‪)،‬‬ ‫ئەوەیش گوتەی موحەممەد خۆیەتی‪ .‬لە‬ ‫ئیسالمدا نێر سەرداری مێیە و دەتوانێت بە‬ ‫ئارەزووی خۆی لێی بدات‪ ،‬تا ئەو ڕادەیەی‬ ‫عوسمانی کوڕی عەففان‪ ،‬ڕووقییەی ژنی‬ ‫کە کچی پەیامهێنیش بووە‪ ،‬لەژێر قامچیدا‬ ‫کوشتووە‪ .‬لە ڕوانگەی ئیسالمەوە‪ ،‬ژن‬ ‫چونکە خوێنی لەبەر دەڕوا‪ ،‬بۆیە لە ڕووی‬ ‫بایەلۆژی و فیزیکییشەوە لە پیاو کەمترە‪.‬‬ ‫ژن هاوزەمان مرۆڤیشە و کووتاڵیشە‪ ،‬خۆی‬

‫کرۆکی گرێبەستی ژنومێردایەتی لە‬ ‫ئیسالمدا بریتییە لــەوەی‪ ،‬پیاو لەبری‬ ‫جووتبوون لەگەڵیدا‪ ،‬زێڕ و دراو بە ژن‬ ‫دەدات‪ .‬لە هاوسەرگیریی هەمیشەییدا‪،‬‬ ‫مارەیی ئەو نرخەیە‪ ،‬پیاو لەبری کڕینی زێ‬ ‫بە ژنی دەدات‪ .‬لە هاوسەرگیریی سەفەریدا‪،‬‬ ‫مارەیی ئەو نرخەیە‪ ،‬پیاو لەبری بەکرێگرتنی‬ ‫زێ بە ژنی دەدات‪ .‬حیللی کە زانایەکی‬ ‫ئایینییە و لە سەدەی سێزدەیەمی زاینیدا‬ ‫ژیاوە‪ ،‬دەڵێت‪( :‬مارەبڕین دەسەاڵتی پیاو‬ ‫بەسەر زێی ژنەکەیدا دابین دەکات‪ ).‬پیاو‬ ‫ئەگەر ژنەکەی تەاڵق دا و هێشتا لەگەڵیدا‬ ‫جووت نەبووبوو‪ ،‬نیوەی مارەیی دەدات‪،‬‬ ‫بەمەدا دیارە‪ ،‬مارەیی نرخی کڕین و کەڵک‬ ‫لێ وەرگرتنی زێیە‪.‬‬ ‫(پیاو چونکە بە ژنێک تێر نابێت!) بۆیە‬ ‫مافی فرەژنی‪ ،‬ژنی سەفەری و کەنیزەک‬ ‫ڕاگرتنیشی هەیە‪ .‬یەکسانی بەوە دابین‬ ‫نابێت‪ ،‬ژنیش مافی فرەپیاویی هەبێت‪،‬‬ ‫بەوە دابین دەبێت‪ ،‬پیاو مافی فرەژنی لە‬ ‫دەست بدات‪ .‬ئیسالم چونکە لە کۆمەڵی‬ ‫بابساالردا سەری هەڵداوە‪ ،‬لە خزمەتی‬ ‫پیاودایە و هەندێک جار دەڵێیت کتیبێکە‬ ‫لە بەرژەوەندی ژیانی هاوسەرگیریی خودی‬ ‫پەیامهێن نووسراوە‪ ،‬سوورەتی ئەلئەحزاب‬ ‫وەک نموونە‪( .‬کە هەواڵی بینینی عائیشەی‬ ‫ژنی موحەممەد‪ ،‬لەگەڵ کاروانچییەکدا باڵو‬ ‫بووەوە‪ ،‬لەو ڕووداوە بەوالوە‪ ،‬دەبوو چوار‬ ‫پیاو شاهیدیی بدەن‪ ،‬ئەوسا زیناکار سزا‬ ‫دەیگرتەوە‪ ،‬پێشتر یەک شاهید بەس بوو‪).‬‬ ‫(‪)٢٢‬‬ ‫لە ئایینی ئیسالمدا نەک هەر یەکسانی‬ ‫لە نێوان ژن و پــیــاودا نییە‪ ،‬بەڵکوو‬ ‫دەڵێیت خوا لەبەر پیاو‪ ،‬ژنی خوڵقاندووە‪.‬‬ ‫(ئەگەر کوڕنووشبردن بۆ غەیری خوا‬ ‫ڕەوا بــووایــە‪ ،‬دەبــوو ژن کــوڕنــووش بۆ‬ ‫مێردەکەیشی ببات‪ ).‬لە ژنومێردایەتیدا‪،‬‬ ‫ئیدی سەفەری بێت‪ ،‬یان هەمیشەيیی‪،‬‬ ‫هەست و ئارەزووی ژن لەبەر چاو نەگیراوە‪،‬‬ ‫هەمیشە پیاو بکەر بووە و ژن بەرکار‪ ،‬ژن‬ ‫با بە سواری حوشتریشەوە بووبێت‪ ،‬ئەگەر‬ ‫مێردەکەی ئارەزووی کردبێت‪ ،‬ناچار بووە‬ ‫داخوازییەکەی جێبەجێ بکات‪ .‬لە ناکۆکییە‬ ‫سێکسییەکانی نێوان ژن و پیاودا‪ ،‬پیاو‬ ‫هەم جەمسەرێکی ناکۆکییەکەیە‪ ،‬هەم‬ ‫دادوەریش‪.‬‬

‫ژنومێردایەتیی سەفەری‪ ،‬کە تەواو وەک‬ ‫لەشفرۆشی‪ ،‬ژن لە ناچاریی ئابوورییەوە‬ ‫پەنای بۆ دەبـــات‪ ،‬گیانی بــەو نەریتە‬ ‫بەخشییەوە‪( .‬پیاو بە تاقە ژنێک دابین‬ ‫نابێت!) هاوسەرگیریی سەفەری وەاڵمی‬ ‫ئیسالمە بۆ پێویستییە سێکسییەکانی‬ ‫پیاو و ئەڵتەرناتیڤی ئیسالمە‪( ،‬الی کەم‬ ‫لە ئێران) بۆ ئەو (بەرەاڵیی)یە جنسییەی‬ ‫لە خۆرئاوا هەیە‪ .‬لە خۆرئاوا ژن ئازادە‪،‬‬ ‫بەبێ گرێبەستی ژنومێردایەتی لەگەڵ‬ ‫پیاودا بژی و ئەو جۆرە پێوەندییە‪ ،‬لە‬ ‫پێویستیی ئابوورییەوە نییە‪ ،‬بە حەزی ژن‬ ‫خۆیەتی و ژنیش وەک پیاو بکەرە‪ ،‬نەک‬ ‫بەرکار‪ .‬پێوەندییە سێکسییە ئازادەکانی‬ ‫خۆر ئــاوا بێ خــەوش نیین‪ ،‬بــەاڵم وەک‬ ‫ژنومێردایەتیی سەفەری‪ ،‬ناکەونە خانەی‬ ‫سێکسفرۆشییەوە‪ .‬لە خۆرئاوا پیاو مافی‬ ‫ئەوەی نییە‪ ،‬بێ ویستی ژنەکەی سێکسی‬ ‫لەگەڵدا بکات‪ ،‬ئەگەرنا وەک نەناسێکی‬ ‫زەوت کردبێت‪ ،‬سزا دەدرێت‪.‬‬

‫هەرچەندە ژنومێردایەتیی سەفەری‪،‬‬ ‫ژنی سەفەری‬ ‫جەعفەری سادق دەڵێت‪( :‬ئەو پیاوەم شەرعییە‪ ،‬بەاڵم زۆرینەی خەڵکی ئێران‪،‬‬ ‫خــۆش نــاوێــت‪ ،‬دەمــرێــت و یەکێک لە ئــەو ژنــەی شــووی سەفەریی کردبێت‪،‬‬ ‫راسپاردەکانی پەیامهێن جێبەجێ ناکات‪ ،‬وەک سێکسفرۆش سەرنجی دەدەن‪،‬‬ ‫دەمــرێــت و ژنــی ســەفــەری ناهێنێت‪ ).‬زانایانی ئایینی ئەم ڕاستییە دەزانــن‪،‬‬ ‫(‪ )٢٣‬جەنگاوەرانی ئیسالم دوور لە ژن بۆیە بە نهێنی ژنی سەفەری دەهێنن‪،‬‬ ‫و زێدی خۆیان‪ ،‬سەرقاڵی شەڕ و تااڵنی پاساوی ئەم کارەیشیان بەوە دەدەنەوە‪،‬‬ ‫و باڵوکردنەوەی ئایین بوون‪ ،‬موحەممەد کــە هاوسەرگیریی ســەفــەری خێرە و‬ ‫بۆیە ژنهێنانی سەفەریی داهێنا‪ ،‬تا خێریش بــە نهێنی پاداشتی زیــاتــرە‪.‬‬ ‫ئەو شەڕکەرانە ورەیــان هەر بڵند بێت‪ .‬بەشێک لەوانەی خەریکی ژنومێردایەتیی‬ ‫هاوسەرگیریی سەفەری‪ ،‬هەر بەکرێگرتن و سەفەریین‪ ،‬خوێندکار و مامۆستای‬ ‫بە کرێدانی لەش یان دروستتر زێیە‪ ،‬بۆ قوتابخانە دینییەکانن‪ ،‬وەک چۆن لە شارە‬ ‫ماوەیەکی دیاریکراو‪ ،‬بەاڵم بە کۆمەکی گەورەکانی ئەورووپا‪ ،‬شوێن و شەقامی‬ ‫شەرع‪ .‬هەرچەندە عومەری کوڕی خەتتاب تایبەتی بۆ دۆزینەوەی ژنی سێکسفرۆش‬ ‫ژنومێردایەتیی سەفەریی قەدەغە کرد و لە هەیە‪ ،‬لە ئێرانی ئیسالمیشدا‪ ،‬ئەوی بەدوای‬ ‫سەروەختی حوکمڕانیی ئەودا‪ ،‬وەک زینا هاوسەرگیریی سەفەریدا بگەڕێت‪ ،‬ڕوو لە‬ ‫سەرنج دەدرا‪ ،‬بەاڵم شیعە پێیان وایە‪ ،‬مزگەوت و شوێنە پیرۆزەکانی مەشهەد‬ ‫ئــەوەی موحەممەد حەاڵڵی کردبێت‪ ،‬تا و قوم و ڕەی دەکات‪ .‬ئیسالمخوازان کە‬ ‫قیامەت حەاڵڵە و بەڵگەیشیان ئایەتی ‪٢٤‬ی ســەردانــی مــەزاری ئیمام ڕەزا دەکــەن‪،‬‬ ‫سوورەتی ژنانە‪( .‬کە چێژیان لێ دەبینن‪ ،‬مەبەستی سەرەکییان دۆزینەوەی ژنێکی‬ ‫(کرێ)یشیان بدەنێ! فما إستمتعتم به سەفەرییە‪.‬‬ ‫منهن فآتوهن أجورهن‪).‬‬ ‫لە هاوسەرگیریی سەفەریشدا‪ ،‬وەک‬ ‫لە ســەردەمــی جاهیلیدا‪ ،‬خاوەنقەرز دەعارە‪ ،‬پیاو عەوداڵی سێکسە و ژنیش‬ ‫هەندێک جار قەرزداری ناچار دەکرد‪ ،‬بە پارە‪ .‬بە شەرعیکردنی ئەم سێکس کڕێن و‬ ‫لەشی ژنی‪ ،‬یان کچی قەرزەکە بداتەوە‪ ،‬فرۆشتنە‪ ،‬گەورەترین سووکایەتییە بە ژن‬ ‫هەرچەندە ئیسالم ئــەو کــارە دزێــوەی دەکرێت‪ .‬لە هەر شوێنێک فیکری زاڵ‪ ،‬ئاوا‬ ‫قــەدەغــە کــرد‪ ،‬بــەاڵم بە شەرعیکردنی سووک سەرنجی ژن بدات‪ ،‬پیاو سووک و‬

‫ئاسان سێکسی دەست دەکەوێت‪ .‬نەک هەر‬ ‫دەاڵڵیکردن بۆ پەیداکردنی ژنی سەفەری‬ ‫ئــازادە‪ ،‬بەڵکوو زۆر میوانخانە دەرگایان‬ ‫بۆ حەواندنەوەی بووک و زاوای سەفەری‬ ‫لەسەر گازەرای پشتە‪( .‬ئەگەر لە کاتی‬ ‫نوێژدا‪ ،‬ژن‪ ،‬کەر‪ ،‬یان سەگی ڕەش بە‬ ‫بەردەمتدا ڕەتبوو‪ ،‬نوێژەکەت ببڕە!) کە‬ ‫ئەمە تێڕوانینی ڕێبەری ئیسالم بێت بۆ ژن‪،‬‬ ‫ئیدی دەسەاڵتدارانی هاوچەرخی ئیسالم‪،‬‬ ‫کوا بە موو لەو ڕێبازە الیان داوە‪ ،‬کە‬ ‫ژنانی نەیار پێشەکی ئیغتیساب‪ ،‬ئینجا‬ ‫ئیعدام دەکەن!‬

‫سەرچاوەکان‪:‬‬

‫(‪ )١١‬أدونیس‪ ،‬النظام والکالم‪ ،‬ص‪٥١‬‬ ‫دار األداب ‪ ١٩٩٣‬بیروت‪.‬‬ ‫(‪ )١٢‬مجموعة مــن الکتاب‪ ،‬نــواب‬ ‫األرض والسماء‪ ،‬العنف األصــولــي‪ ،‬ص‬ ‫‪٢٢٣‬ریاض الریس للنشر‪ ١٩٩٥‬لندن‪.‬‬ ‫(‪ )١٣‬مجموعة من الکتاب‪ ،‬أإلبداع من‬ ‫نوافذ جهنم‪ ،‬العنف أألصولي‪ ،‬ص ‪٢٥٧‬‬ ‫ریاض الریس للنشر‪ ١٩٩٥‬لندن‪.‬‬ ‫(‪ )١٤‬سەرچاوەی پێشوو‪ ،‬ل ‪٣٥‬‬ ‫(‪ )١٥‬د‪ .‬جالل صــادق العظم‪ ،‬نقد‬ ‫الفکر الدیني‪ ،‬ص ‪ ٣٧‬دار الطلیعة ‪١٩٦٩‬‬ ‫بیروت‪.‬‬ ‫(‪ )١٦‬أدونیس‪ ،‬النظام والکالم‪ ،‬ص‪٥٨‬‬ ‫دار األداب ‪ ١٩٩٣‬بیروت‪.‬‬ ‫(‪ )١٧‬د‪ .‬جالل صادق العظم‪ ،‬ذهنیة‬ ‫التحریم‪ ،‬ص ‪ ٢٣١‬ریاض الریس للنشر‬ ‫‪ ١٩٩٢‬لندن‪.‬‬ ‫(‪ )١٨‬د‪ .‬نصر حامد أبو زید‪ ،‬النص‪،‬‬ ‫السلطة‪ ،‬الحقیقة‪ ،‬ص ‪ ١٥‬المرکز الثقافي‬ ‫العربي ‪ ١٩٩٥‬بیروت‪.‬‬ ‫(‪ )١٩‬عــەلــی مــیــر فــیــتــرووس‪،‬‬ ‫ئیسالمناسی‪ ،‬وەرگــێــڕانــی‪ :‬سیامەکی‬ ‫بابەک‪ .‬ل ‪٢١‬‬ ‫(‪ )٢٠‬شیعری نۆڤالیس‪ .‬د‪ .‬صادق‬ ‫جالل العظم‪ ،‬في الحب والحب العذري‪،‬‬ ‫ط‪ ٢‬ص ‪ ٧٦‬دار العودة ‪ ١٩٨١‬بیروت‪.‬‬ ‫(‪ )٢١‬ل ‪ ٧٥‬سەرچاوەی پێشوو‪.‬‬ ‫(‪ )٢٢‬کریستیان مەکاریان‪ ،‬بەسەرهاتی‬ ‫ڕاستەقینەی ژیانی موحەممەد‪ ،‬وەرگێڕانی‬ ‫لە فەرەنسییەوە‪ :‬ســیــروان سۆرانی‪،‬‬ ‫گۆڤاری داڵنپار ‪ ١٩٩٥‬هێلسنکی‪.‬‬ ‫(‪ )٢٣‬د‪ .‬شهال حائري‪ ،‬المتعة‪ ،‬الزواج‬ ‫المٶقت عند الشیعة‪ ،‬ط‪ ٣‬ص ‪ ٨١‬شرکة‬ ‫المطبوعات للتوزیع والنشر ‪ ١٩٩٥‬بیروت‪.‬‬


‫ژمارە (‪ )342‬دوشەممە ‪2017/5/15‬‬

‫‪4‬‬

‫ڕێگرییە بنەڕەتییەکەی‬ ‫بەردەم نوێکردنەوەی ئاینی‬ ‫کاتێک دەگوترێ ئیسالم بە هەمو‬ ‫پرانسیپ و یاساکانییەوە بۆ هەمو‬ ‫زەمەن و زەمینێکە ئەوا بەم مەقولەیە‬ ‫هەمو سیستمێکی حوکمداری نوێ‬ ‫وێنەی دیموکراسی و سۆسیالیستی‪،‬‬ ‫لیرباڵی و تەنانەت یاسای نێودەوڵەتی‬ ‫و مافەکانی مرۆڤ‪ ،‬هەروەها هەمو‬ ‫روانینێکی فەلسەفی و فیکری لە‬ ‫کۆن و نوێدا‪ ،‬زۆرینەی تیۆرە مێژویی‬ ‫و کۆمەاڵیەتییەکان لەبارەی پەیدابون‬ ‫و چۆنییەتی بەرەو پێشچونی مرۆڤ‬ ‫و بەڕێوەچونی کۆمەڵ و میللەتان‪،‬‬ ‫رەتدەکرێتەوە‬

‫عەلی مستەفا کەریم‬ ‫لەم وتارەدا لەسەر کێشەیەکی بنەڕەتی و‬ ‫تیۆری دەوەستین کە بەبێ یەکالکردنەوەی‬ ‫ئەو کێشە فیکری ئاینی لە ئیسالمدا ناتوانێ‬ ‫هیچ هەنگاوێکی جیدی‪ ،‬کە لە کۆمەڵێ‬ ‫قەیرانی قوڵی وەکو چەقبەستن و توندڕەوی‬ ‫و تەکفیر خۆی دەبینێتەوە‪ ،‬رزگاری ببێ و‬ ‫هەنگاو بنێ بەرەو تازەبونەوە و پێداچونەوە‬ ‫و گونجاندن لەگەڵ سەردەمی نوێدا‪ .‬کێشە‬ ‫بنەڕەتییە تیۆرییەکەش ئەو روانینەیە‬ ‫کە «ئاین و حوکم و دەقە بنەڕتییەکانی‬ ‫ئیسالم بۆ هەمو زەمــان و زەمینێکن»‪.‬‬ ‫ئەتوانین بڵێین ئەم مەقولە پرانسیپێکی‬ ‫سەرەکیە کە دیاردەی ئاینداری گەیاندۆتە‬ ‫بنبەست و تەلبەندێکی دڕکاوی بەهێزە و‬ ‫ناهێڵێ مرۆڤی باوەڕدارپێی بە ئازادییەکی‬ ‫سنورداریشبێت بیربکاتەوە و لەگەڵ دونیای‬ ‫نوێ و کۆمەڵی نوێدا خۆی بگونجێنێ و هیچ‬ ‫نوێکردنەوە و ریفۆرمێک بکات‪ .‬کێشەکەش‬ ‫لەوەدایە ئەمڕۆ هەمو مەالی مزگەوتەکان‪،‬‬ ‫هەمو بانگخوازە ئاینییەکان‪ ،‬بەتوندڕەو و‬ ‫میانەڕەویانەوە‪ ،‬تەنانەت سۆفی و شێخ و‬ ‫دەروێشەکانیش ئەو مەقولەیە بە بنەمای‬ ‫ئاینەکە دەزانن‪ .‬ئەمە جگە لەوەی هەمو‬ ‫ئەندام و الیەنگرێکی حیزبە ئاینییەکان‬ ‫و بانگخوازەکانیشیان زۆر بە سەختتر و‬ ‫ئایدۆلۆجیتر و بە وردکردنەوە و پەراوێز و‬ ‫رونکردنەوە و پاساوی فیکری و زانستییەوە‬ ‫کار لەسەر ئەو مەقولە دەکەن‪ .‬ئەتوانرێ‬ ‫بگوترێ ئەم مەقولە بوەتە شای هەمو‬ ‫پرانسیپەکانی دیاردەی ئاینی لە ئەمڕۆدا و‬ ‫گوتاری ئاینی لە بازنەکەی دەرناچێ‪ ،‬ئەمە‬ ‫لە کاتێکیشدا لەنێو ئیسالمی کالسیکیدا‬ ‫مەقولەی لەمجۆرە بونی نییە‪ ،‬بەتایبەت‬ ‫لەوانەی پێیاندەگوترێت پایە و کۆڵەکەکانی‬ ‫ئاین‪ .‬ئەگەر بە سادەییش لێیبڕوانین ئەم‬ ‫پرانسیپە نە بەشێکە لە پایەکانی ئاین‬ ‫«ئەسڵی ئاین‪-‬شەهادە و باوەڕ بە رۆژی‬ ‫دوایی و هتد ‪ ،‬فەرعی ئاین‪-‬نوێژ و رۆژو‬

‫و حەج و هتد»‪ ،‬تەنانەت ئەو پرانسیپە‬ ‫بەشێکیش نیە لـــەوەی پێددەگوترێت‬ ‫«مەبەستەکانی ئاین‪ -‬مقاصد‪ -‬پاراستنی‬ ‫ئاین و ئەقڵ و نەفس و هتد «‪ .‬پرسیاریش‬ ‫ئەوەیە کە بۆچی ئەم بنەما و مەقولەیە‬ ‫بوەتە رێگر لە بەردەم هەر بەرەوپێشەوە‬ ‫چونێک و نوێبونەوەیەک و ریفۆرمێکی‬ ‫جیدی؟ ئایا بە مانەوەی ئەو پرانسیپە‬ ‫هیچ چاکسازی و نوێبونەوەیەک ناکرێ؟‬ ‫ئایا ئەو پرانسیپە شەرعییەتی ئاینی بەکێ‬ ‫دەبەخشێ؟‬ ‫سەرەتا هاوڕاین لەگەڵ ئەو روانینەی‬ ‫کە نوێبونەوە و ریفۆرم پێداچونەوە و‬ ‫رەخنەگرتنە لە هەمو کلتور و مێژوی ئاینی‬ ‫و گونجاندنی لەگەڵ بەها و پێشکەوتن‬ ‫و کلتور و گۆڕانکارییەکانی سەردەمدا‪.‬‬ ‫هەروەها نوێکردنەوە و ریفۆرم دەکرێ لە‬ ‫دەزگای ئاینی و پیاوی ئاینیدا بکرێ وەکو‬ ‫دو بواری پراکتیکی‪ ،‬بەاڵم نوێکردنەوە و‬ ‫ریفۆرمی بنەڕەتی سەرەتا دەبێ لە ئاستی‬ ‫تیۆریدا دەستپێبکات‪ .‬گەورەترین لەمپەری‬ ‫بــەردەم هــەر نوێکردنەوەیەکی ئاینیش‬ ‫بریتیە لــەو مەقولەی ســـەرەوە‪ .‬کاتێک‬ ‫ئەم پرانسیپەی سەرەوە لە ئارادابو ئەوا‬ ‫هەر هەوڵێک کە کەس و الیەنەکان بیدەن‬ ‫ناتوانن هیچ گۆڕانکاری و نوێکردنەوەیەکی‬ ‫جیدی ئەنجام بدەن‪ ،‬چونکە بە بونی ئەو‬ ‫پرەنسیپە هەمو هەوڵێک دەبێتە پینەکردن‬ ‫و ماکیاج و لە کۆتاییدا تەنها ئەو کەسانە‬ ‫خۆیان و دەوروبەریان بۆ ماوەیەکی کاتی‬ ‫دەخەڵەتێنن و دڵخۆش دەکەن یان جۆرێک‬ ‫لــە جــۆرەکــان بەنجێکی کاتی ئەنجام‬ ‫دەدەن‪ ،‬ئەمە لە کاتێکدا نەخۆشییەکە‬ ‫پرۆسەیەکی توێکاریی قــوڵ و قورسی‬ ‫پێویستە‪ .‬کاتێک دەگوترێ ئیسالم بە‬ ‫هەمو پرانسیپ و یاساکانییەوە بۆ هەمو‬ ‫زەمــەن و زەمینێکە ئــەوا بەم مەقولەیە‬ ‫هەمو سیستمێکی حوکمداری نوێ وێنەی‬ ‫دیموکراسی و سۆسیالیستی‪ ،‬لیبراڵی و‬ ‫تەنانەت یاسای نێودەوڵەتی و مافەکانی‬ ‫مرۆڤ‪ ،‬هەروەها هەمو روانینێکی فەلسەفی‬ ‫و فیکری لە کۆن و نوێدا‪ ،‬هەروەها زۆرینەی‬ ‫تیۆرە مێژویی و کۆمەاڵیەتییەکان لەبارەی‬ ‫پەیدابون و چۆنییەتی بــەرەو پێشچونی‬ ‫مرۆڤ و بەڕێوەچونی کۆمەڵ و میللەتان‪،‬‬ ‫رەتدەکرێتەوە‪ .‬واتە زۆر بەسادەیی کاتێ‬ ‫بـــاوەڕدار بـــاوەڕی بــەو پرانسیپە هەبو‬ ‫ئــەوا ئــەگــەر هاتە ســەر ئــەو بـــاوەڕەی‬ ‫دیموکراسییەت سیستمێکی باشە بۆ‬ ‫حوکمداری و جیاکردنەوەی دەستەاڵتەکان‬ ‫لە یەکتر و دەستاودەستکردنی دەستەاڵت‪،‬‬ ‫ئــەوا پێبزانێ یــان نــا‪ ،‬ئــەو پرانسیپەی‬

‫ئاین و حوکم و دەقە بنەڕتییەکانی‬ ‫ئیسالم بۆ هەمو زەمان و زەمینێکن‪،‬‬ ‫ئەتوانین بڵێین ئەم مەقولە‬ ‫پرانسیپێکی سەرەکیە کە دیاردەی‬ ‫ئاینداری گەیاندۆتە بنبەست و‬ ‫تەلبەندێکی دڕکاوی بەهێزە و ناهێڵێ‬ ‫مرۆڤی باوەڕدارپێی بە ئازادییەکی‬ ‫سنورداریشبێت بیربکاتەوە و لەگەڵ‬ ‫دونیای نوێ و کۆمەڵی نوێدا خۆی‬ ‫بگونجێنێ و هیچ نوێکردنەوە و‬ ‫ریفۆرمێک بکات‬ ‫خۆی فەرامۆش کــردوە‪ .‬ئەگەر کەس و‬ ‫گروپی بــاوەڕدار بەو پرانسیپە گەشتنە‬ ‫ئــەوەی مافەکانی مــرۆڤ‪ ،‬بۆ نمونە لە‬ ‫سزادان‪ ،‬رێز لە مرۆڤ دەگرن و حورمەتی‬ ‫دەهێڵنەوە‪ ،‬ئــەوا بە ناڕاستەوخۆ دژی‬ ‫یاسای دەستبڕینی دز و رەجمی زیناکەر‬ ‫و هتد‪ ...‬یین‪ ،‬واتە بە ناڕاستەوخۆ دژی‬ ‫ئەو پرانسیپەن کە ئیسالم و یاساکانی بۆ‬ ‫«هەمو زەمەن و زەمینێکن»‪ .‬بەمپێیە‪،‬‬ ‫لــێــرەدا زۆریــنــەی کەسی بــــاوەڕدار بەم‬ ‫پرانسیپە‪ ،‬زۆرجار دەکەونە بەردەم ناکۆکی‬ ‫و دوفاقییەکی دەرونــی و فیکرییەوە کە‬ ‫لەالیەکەوە وا ڕاهاتون و وادراوە بە گوێیاندا‬ ‫لەالی بانگخواز و مەالکانەوە کە ئاین و‬ ‫یاسا و پرانسیپەکانی بۆ هەمو زەمین و‬ ‫زەمانێکن‪ ،‬بەاڵم زۆرینەیان بۆ ئەمڕۆ یان‬ ‫ناگونجێن‪ ،‬یان دژن‪ ،‬یان ئەو زەمینە لە‬ ‫ئارادا نییە باسیان بکرێ‪ .‬ئەمە لەالیەک‪،‬‬ ‫لەالیەکیترەوە کەمینەیەک لە باوەڕدار‪ ،‬کە‬ ‫ئەمڕۆ بە توندڕەوەکان ناسراون‪ ،‬بە ئاشکرا‬ ‫دەڵێن دیموکراسییەت کوفرە و مافەکانی‬ ‫مرۆڤ جاهلییەتە و دژی ئاین و یاسا و‬ ‫بەهاکانی ئاینە و تیۆرەکانی پەرەسەندن و‬ ‫گەشەسەندنی کۆمەڵ و پەیدابونی گەردون‬ ‫دژی روانگەی ئاینن‪ ،‬و دەستبڕین و رەجم‬ ‫و هتد حوکمی خودان‪ ،‬ئەمانەش بەڵگەی‬ ‫بنەڕتییان ئەو پرەنسیپەیە کە ئاین و‬ ‫یاساکانی بۆ هەمو زەمان و زەمینێکە؟!‬ ‫ئــەم کەمینەش هەندێکیان هــەر تەنها‬ ‫گوزارشتی لێدەکەن وەکو سەلەفییەکان‪،‬‬ ‫هەندێکیشیان پراکتیکی دەکــەن وەکو‬ ‫جیهادییەکان لە داعش و تاڵیبان و هتد‪...‬‬ ‫لە ڕاستیدا ئەم توندڕەوانە‪ ،‬کە کەمینەن‪،‬‬ ‫نایانەوێ لەگەڵ ئەو باوەڕەی خۆیان بەو‬ ‫پرانسیپە درۆبکەن و خۆیان بخەڵەتێنن‬ ‫دوڕوبن و بکەونە ناکۆکییەوە‪ .‬ئەمەش خاڵی‬ ‫بەهێزی توندڕەوەکانە کە هەمیشە ئیدیعای‬ ‫شەرعییەتی ئاینی دەکەن و گوتارەکەیان‬ ‫ئەوەیە کە ئەگەر «ئاین و یاساکانی بۆ‬ ‫هەمو زەمــەن و زەمینێکە‪ ،‬کەواتە ئێمە‬ ‫لەسەر هەقین و ئاینداری راستەقینە‬ ‫ئێمەین»‪ .‬ئەمەش کێشە گەورەکەیە کە‬ ‫شەرعییەتی ئاینی‪ ،‬بەپێی ئەو پرانسیپەی‬ ‫کە زۆرینەی رەهای موسڵمانان باوەڕیان‬ ‫پێیەتی و ئیسالم و یاساکانی بۆ هەمو‬ ‫زەمەن و زەمینێکە‪ ،‬الی توندڕەوەکانە؟!‬ ‫بۆیە توندڕەوەکان‪ ،‬هەمو کات بەهۆی ئەو‬ ‫پرانسیپەوە شەرعییەتی ئاینیان بەهێزترە‪،‬‬ ‫هەرچەند کەمینەشبن‪.‬‬ ‫نــاوەرۆکــی کێشەکەش لــەوەدایــە کە‬ ‫زۆریــنــەی موسڵمان و بـــــاوەڕدار‪ ،‬کە‬ ‫باوەڕیشیان بەو پرانسیپە هەیە و رۆژانە‬

‫دەیڵێنەوە‪ ،‬بە تایبەت مەال و بانگخوازەکان‬ ‫و بەتایبەتتر لە گوتاری ئیسالمییەکانیشدا‬ ‫بە وردی و لە قاڵبێکی گوتاریدا داڕێژراوە‬ ‫و ئاڕاستەکراوە‪ .‬بەاڵم لە هەمان کاتتدا‬ ‫ئەم زۆرینەیە مەیلی بۆ گونجاندنی ئاین‬ ‫لە گەڵ سەردەم و نوێکردنەوە هەیە‪ .‬لە‬ ‫بەرامبەردا پرانسیپی لەم جۆرەش هەمیشە‬ ‫رێگرە لە هــەر هــەوڵ و هەنگاوێک کە‬ ‫بنرێ بەو ئاڕاستەیە‪ .‬ئەمە جگە لەوەی‬ ‫پرانسیپی لەمجۆرە هەمیشە شەرعییەتی‬ ‫ئاینی دەبەخشی بە کەمینەی توندڕەو‪،‬‬ ‫بۆیە ئێستە کاتی ئەوەیە ئەم زۆرینەیە‪،‬‬ ‫بەتایبەت ڕێبەر و رۆشنبیرەکانیان‪ ،‬بە‬ ‫دەزگای فەرمی و حیزبی و بەو هەمو بەشە‬ ‫زانکۆییەی کە هەیە‪ ،‬راوەستانێک لەسەر‬ ‫ئــەو پرانسیپە بکەن و پێیدا بچنەوە‪.‬‬ ‫لەمبارەوە ئێمە پێمانوایە کە باشترین‬ ‫چارەسەر بۆ ئەم چەمکە ئەوەیە کە واز لەو‬ ‫پرەنسیپە بهێنرێت و لە جێیدا پرانسیپێکی‬ ‫کراوە و گونجاو تەبەنیبکرێت و کاری لەسەر‬ ‫بکرێ‪ ،‬وێنەی ئەو پرانسیپەی کە «ئاین و‬ ‫بەهاکانی دەکرێ سودیان هەبێ بۆ تاک‬ ‫و کۆمەڵی ئەمڕۆ»‪ .‬پرانسیپێکی لەمجۆرە‬ ‫لەالیەکەوە زۆرینە رزگار دەکات لەو ناکۆکی‬ ‫و دوفاقییە فیکری و دەرونییەی کە تیایدایە‬ ‫و شەرعییەتی ئاینی لەالی توندڕەوەکان‬ ‫بێهێز دەکــات‪ ،‬لەالیەکیتریشەوە دەبێتە‬ ‫بنەمایەک و یــەکــەم هــەنــگــاو بــۆ هەر‬ ‫چاکسازی و نوێکردنەوەیەکی ئاینی‪ .‬کاتێک‬ ‫پرانسیپێکی لەمجۆرە‪ ،‬لەجێی پرانسیپەکەی‬ ‫تر‪ ،‬تەبەنیبکرێت ئەوا رێبەری ئاینی و دەزگا‬ ‫و ناوەندەکانی دەستکراوە دەبن لەوەی هەر‬ ‫بەها و روانگەیەک لەنێو ئایندا بۆ ئەم‬ ‫سەردەم و دۆخە کۆمەاڵیەتی و کلتورییەی‬ ‫هەیە گونجاوبێ و دەستبدات تەبەنیدەکەن‬ ‫و سودی لێدەبینن‪ ،‬ئەوی دیکەیشی کە‬ ‫ناگونجێ‪ ،‬وەکو هەمو کلتورێک کە سودی‬ ‫نەبێت‪ ،‬وەالوەدەنرێت‪ .‬هەر لە حاڵەتێکی‬ ‫لەم جۆرەشدا ئاین و دیاردەکانی دەکەونە‬ ‫خزمەتی کۆمەڵ و تاک و میللەتانەوە و‬ ‫نابنە رێگر لە گونجان و بەرهەمهێنەری‬ ‫توندوتیژی و چەقبەستن‪.‬‬

‫سالڤۆی ژیژەك و‬ ‫پەنابەران‬ ‫عەبدولعەزیز ئەلحێص‬ ‫شوان ئەحمەد كردویەتی بەكوردی‬ ‫سالڤۆی ژیژەكی سلۆڤینی لــەمــڕۆدا‪ ،‬كەم تــازۆر بەگرنگترین‬ ‫فەیلەسوفێكی چەپڕەو دادەنرێت كە لە ژیاندا مابێت‪ .‬ژیژەك كەخەڵكی‬ ‫ئەوروپای خۆرهەاڵتە‪ ،‬بەهۆی تیۆریا ڕەخنەییە ڕادیكالیەكەیەوە‪،‬‬ ‫ناوبانگێكی زۆری پەیداكرد‪ .‬ڕەخنەكانیشی بەپلەی یەكەم لەو‬ ‫بارودۆخەیە كە لە خۆرئاوادا هەیە‪.‬‬ ‫بوێریی نــوانــدن لە نوسینەكانی و هەمە جــۆری و سەیر و‬ ‫سەمەرەییان‪ ،‬هۆكارێكی دیكەن بۆ ناوبانگ دەركردنی ئەو‪ .‬پشت‬ ‫ئەستور بەسەرچاوەگەلێكی فەلسەفی و سیاسی و دەرونی و هەروەها‬ ‫سینەمایش‪ ،‬دەكەوێتە تاوتوێكردنی ئەو بابەتانەی قسەیان لەبارەوە‬ ‫دەكــات‪ .‬كتێبەكەی (ساڵی خەونە ترسناكەكان) كە دەربــارەی‬ ‫ساڵی ‪2011‬یە‪ ،‬بیرمە لەبەشێك لە بەشەكانی ئەو كتێبەدا‪ ،‬باس‬ ‫لەسەردانەكەی خۆی دەكات بۆ قەتەر و مافی كرێكارانی بیانی دێنێتە‬ ‫ئارا‪.‬‬ ‫ئەڵبەت ئەوە بەكارێكی دروست بۆ چەپڕەوەكان ئەژماردەكرێت‬ ‫كە ئاوڕ لە چینە بەش مەینەتەكان دەدەنەوە و لەسەر مافخوراوانی‬ ‫كۆمەڵگەكان دێنە دەنگ‪ .‬بەاڵم ئەوەی لەمڕۆدا جێی سەرسوڕمانە‬ ‫ئەوەیە‪ ،‬ژیژەكی چەپڕەو لەڕیزی پێشەوەی ئەوانە دایە‪ ،‬ڕەخنە لە‬ ‫هاتنی كۆچبەران دەگرن بۆ ئەوروپا و ڕەخنە لەو دیدگا (ڕۆمانسیە)‬ ‫ش دەگرێت كە هاوسۆزە لەگەڵ پەنابەراندا‪.‬‬ ‫ئەوە بابەتی دواین كتێبی ژیژەكە بەناوی‪( :‬پەنابەران‪ ،‬تیرۆر و‬ ‫كێشەگەلێكی دی لەگەڵ دەر و جیران)‪.‬‬ ‫سەرەتا دەبێت هەموان ئەوە بزانین كە كۆچ و ڕەو مەسەلەیەك نییە‬ ‫گەالن بەخواستی خۆیان كردبێتیان‪ ،‬الیەنێكیش نییە بەدیاریكراوی‬ ‫دەستی لەو هەڵبژاردنە دەستەجەمعیەدا هەبێت كە زۆربەی كات‬ ‫مەرگەساتی بەكۆمەڵی لێدەكەوێتەوە‪ .‬ئەوە پرسێكی هەمەالیەنە و‬ ‫كاریگەری خۆی دەبێت لەسەر گەالنی لێقەوماو و واڵتانی دراوسێ‌ و‬ ‫هاوكات ئەو واڵتانەشی دەیانگرنە خۆیان‪.‬‬ ‫بێگومان فەیلەسوفەكەمان (كەدەست بەرداری كۆمۆنیست بونی‬ ‫خۆی نابێت‪ ،‬لەبەرئەوەی لە بارودۆخی ئێستای ئەوروپا نا ئومێدە)‪،‬‬ ‫بەهانەی جۆرا و جۆری خۆی هەیە كەوایانلێکردووە‪ ،‬هەڵوێستێكی‬ ‫لەو جۆرەی هەبێت‪ .‬لە چاوپێكەوتن و نوسینەكانیشیدا‪ ،‬باسی لەو‬ ‫هۆكار و بەهانانەكردووە‪.‬‬ ‫ژیژەك دەربــارەی هۆكارەكانی ئەو هەڵوێستەی‪ ،‬قسە و باسی‬ ‫زۆری كردووە و ڕەنگە گرنگترینیان پرسی جیاوازیی كلتوری بێت‪.‬‬ ‫چونكە ئەو پێی وایە ئەوروپا خاوەن پرانسیپ و كلتورێكە‪ ،‬تەواو‬ ‫جیاوازە لە نۆرم و بەهاو كلتوری دراوسێكان‪ .‬بۆیە كاڵفامییە گەرباس‬ ‫لە پێكەوەژیانی كلتورەكان بكرێت و بوترێت‪ ،‬ئێمە لەیەك دەچین‬ ‫(نەخێر‪ ،‬ئێمە لە یەك ناچین‪ ..‬جیاوازی گەورە لەنێوانماندا هەیە)‪.‬‬ ‫ژیژەك بەمجۆرە ڕازی دڵی خۆی بەیان دەكات! لەگەڵ جیاوازیی‬ ‫كلتوریدا‪ ،‬بەچاكی دەزانــم ئاوڕ لە بڕێك لەو بابەتانەی دیكەش‬ ‫بدەمەوە كە ژیژەك لەسەروبەندی قسەكانیدا‪ ،‬دەربارەی پەنابەران‬ ‫ئاماژەی پێداون‪ .‬تیرۆر و تاوسەندنی بەشێوەیەكی ترسناك‪ ،‬یەكێكە‬ ‫لەوبابەتانە‪.‬‬ ‫هەرچەندە ژیژەك پرسی تیرۆری بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ گرێ‌‬ ‫داوەتــەوە بە پەنابەرانەوە‪ ،‬بەاڵم ڕەهەندێكە لە قسەوباسەكانیدا‬ ‫بەردەوام ئامادەگی هەیە و ئامادەگیشی بەوڕادەیە‪ ،‬گومان لە هۆكاری‬ ‫بەكارهێنانی دەكات لەو سیاقەدا!‬ ‫هاوكات پێی وایە كەمبونەوەی هەلی كار و گرقتی ئابوری‪ ،‬لەگەڵ‬ ‫هاتنی پەنابەراندا دەبنە مایەی گرژی و ئاڵۆزی زیاتر‪ .‬هەروەها‬ ‫پرسی دیموكراسیەتیشی لەو مەسەلەیەدا فەرامۆش نەكردووە‪.‬‬ ‫بەگشتی ژیژەك لەم كتێبەیدا دەیەوێت ئەو كێشە سروشتیانەی‬ ‫پێشتر لەئارەدابوون‪ ،‬بەو قەیرانەی ئێستای لێشاوی پەنابەرانەوە‬ ‫ببەستێتەوە و پەنابەران‪ ،‬بەهۆكاری ئەو كێشانە بداتە قەڵەم‪.‬‬ ‫بەستنەوەی هاتنی پەنابەران بەكێشەگەلێكەوە كە لە ئەوروپادا‬ ‫هەبوون‪ ،‬هۆكارەكەی ئەوەیە سالڤۆی ژیژەك وەك یۆرگن هاپرماس‪،‬‬ ‫ناتوانێت لە بازنەی بیركردنەوەی ئەوروپا مەركەزی بێتەدەر‪.‬‬ ‫شایەنی باسە ژیژەك پێشتر شانازی بەوەوە كردووە كە تەنانەت‬ ‫ڕەخنەگرتن لە ئایدیای ئیرۆسێنتەریزم‪ ،‬بۆخۆی ڕەخنەیەكی‬ ‫ئەوروپاییانەیە‪ .‬ئەوەش وادەكات بیرمەندێكی وەك (حەمید دەباشی)‪،‬‬ ‫ڕەخنە لە ژیژەك و بیرمەندانی ئەوروپی هاوشێوەی ئەوبگرێت‪،‬‬ ‫بەوپێیەی هەروابەستەی ئەوروپایی بونی خۆیانن و ناتوانن ئەوتەوقە‬ ‫پشكێنن و بێنەدەرێ‌‪.‬‬ ‫ژیژەك كە لەبارەی شۆڕش و ڕاپەڕینەكانی بەهاری عەرەبی‬ ‫نوسیویەتی و تەنانەت نوسینیشی هەیە‪ ،‬دەبارەی هەندێ‌ شۆڕشی‬ ‫كۆن لە ئیسالمدا و بەشۆڕشی چینایەتی (كۆمۆنستی) ناوزەدەیان‬ ‫دەكات‪ ،‬بەهەڵەدا دەچێت سەروەختێك ڕێ‌ بەخۆی دەدات باس لەو‬ ‫ڕوداوانە بكات كە لە دراوسێكانی (خۆرهەاڵت) ڕوودەدەن (لەكاتێكدا‬ ‫ئەو هەر لەنێو ئەو بازنەداخراوەی ئەورپا مەركەزیدایە)‪ .‬وەك‬ ‫نمونەیەك بڕوانە نوسینەكانی دەربارەی شۆڕشی سوریا كە پێیوایە‪،‬‬ ‫ئەوە كێشەیەكی دروستكرا و ساختەیەو هیچی تر‪.‬‬ ‫كەواتە نابێت ئەو هەڵوێستەی ئەمڕۆی بمان حەپەسێنێ‌ و سەیرمان‬ ‫پێبێت كەچۆن لە ئاست پرسی پەنا بەراندا‪ ،‬بۆتە هاوشانی ئەقڵی‬ ‫پەنهانی كۆنەپەرستانەی ئەوروپی‪.‬‬ ‫دەرهەق بەپرس و باسی پێكەوە ژیان و تۆلێرانس‪ ،‬كێشەی فیكری‬ ‫لە گۆڕێدایە‪ ،‬بەاڵم خستنەڕووی ئەو كێشانە بەوجۆرەی الیەنی (بێهێز‬ ‫و كەم دەسەاڵت) زەرەرمەندبێت تێیاندا‪ ،‬بۆخۆی گەورەترین كێشەیە‪.‬‬

‫*سەرچاوە‪ ..‬ڕۆژنامەی (الرایة)ی قەتەری‪.‬‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.