Rozhnama

Page 12

‫ذمارة (‪ - 650‬دوايين ذمارة) سيَشةممة ‪2011/9/13‬‬

‫‪www.rozhnama.net‬‬

‫‪nawxo.rozhnama@yahoo.com‬‬

‫“سوپاس‌و‬

‫بەبۆنەی ماڵئاوایی لە «رۆژنامە»‬

‫ساڵوێك لە هاوڕێیان‌و هاوكارانمان‬

‫سەرەنجام تەمەن‌و كاری رۆژنامەگەریی‌و‬ ‫سیاسیی‪ ،‬بواری ئەوەی بۆ رەخساندین كە‬ ‫ئێمەش مافی ئەوەمان هەب ‌ێ هەنگاوێك‬ ‫ب��ەرەو نووسینەوەی بیرەوەرییە تاڵ‌و‬ ‫شیرینەكانمان بنێین‌و باسێك لەو هاوڕێ‌‬ ‫ماندوونەناسانە بكەین‪ ،‬كە لە سەرەتاوە‬ ‫تا كۆتایی لە رۆژنامەی «رۆژنامە»دا‪،‬‬ ‫ماندووییان چەشت‌و بەشێك لە بناغەی‬ ‫كۆمپانیای «وشە»یان داڕشت‪.‬‬ ‫راستییەكەی ئەوەیە‪ ،‬كە لە كۆتاییەكانی‬ ‫ساڵی (‪)2006‬وە مــــــن راسپێرام‪ ،‬كە‬ ‫ستافی تەواو بۆ دەركردنی (رۆژنامەو‬ ‫رادیۆو سایتێكی ئەلكترۆنی) پەیدا بكەم‌و‬ ‫بە گەڕانەوەی كاك نەوشیروان لە بەغدا‪،‬‬ ‫ئەو فرمانەی بە من كرابوو (لەالیەن‬ ‫ك��اك عومەری سەید عەلی ی��ەوە) لە‬ ‫جێبەجێكردن نزیك ببۆوە‪.‬‬ ‫ئەو شانازییە گەورەیەی لەم پرۆسە‬ ‫گ��ەورەو مێژووییەدا بەنسیبی من بوو‪،‬‬ ‫ئەوە بوو كاتێك سەردانی كاك نەوشیروانم‬ ‫كرد‪ ،‬بە دەستێكی پ��ڕەوە توانیم پێی‬ ‫رابگەیەنم‪ :‬كە زیاد لەو ژمارەیەی كە‬ ‫بە من سپێرابوو كەسانی رۆشنبیرو‬ ‫رۆژن��ام��ەن��ووس‪ ،‬ئامادەیی كاركردنیان‬ ‫هەیەو ئەمەش (بێگومان) ئەركی ئێمەی‬ ‫لە بەرەوپێشبردنی كارەكاندا ئاسانترو‬ ‫خێراتر دەكرد‪.‬‬ ‫ئاشكرا بوو ‪ -‬وە‪ ،‬هەمیشە ئاشكرایە‪-‬‬ ‫ئ��ەگ��ەر كەسانێك نەبن ب��ی��روب��اوەڕە‬ ‫باشەكان بخەنە سەر كاغەزو لێكیان‬ ‫ب��دەن��ەوە‌و داكۆكییان ل ‌ێ بكەن‌و لە‬ ‫پرۆسەیەكی ك��اری رۆژنامەوانیدا بە‬

‫(‪ ) 20‬ملیۆن‬ ‫دینار‪ ،‬نرخی‬ ‫هەڵواسینی‬ ‫ئااڵی كوردستانە‬

‫خەڵكی بگەیەنن ‪ ،‬ئەوا كاری سیاسیی‬ ‫چیدیی‌و پێشكەوتووانە مەحاڵەو‬ ‫زەحمەتە بتوان ‌ێ قازانجێك بە كۆمەاڵنی‬ ‫خەڵك بگەیەنێت‪.‬‬ ‫كاك نەوشیروان‪ ،‬مەكتەبی سیاسیی‬ ‫جێهێشت‌و ئێمە هیچ شوێنێكمان نەبوو‬ ‫تیایدا كۆببینەوە ‪ -‬یاخود باشتر بڵێم‪:‬‬ ‫بە من رانەگەیەنرابوو كە شوێنێك‬ ‫هەیە ب��ەن��اوی «گ���ردی زەرگ��ەت��ە»و‬ ‫بینای چاودێریی دارای��ی‪ ،‬بۆیە ناچار‬ ‫ب���ووم لەتەنیشت م��اڵ��ی خ��ۆم��ان��ەوە‬ ‫ئەو (كەرەڤانە) بەكاربهێنم‪ ،‬كە بۆ‬ ‫كرێكارەكانی خ��ان��ووەك��ەم تەرخانم‬ ‫كردبوو‪ ،‬وە هه‌وڵمدا بیكەمە (بارەگا)ی‬ ‫كۆبوونەوە لەگەڵ رۆژنامەنووسان‪ ،‬لەو‬ ‫شوێنەدا چەندین كەس لە رۆژنامەنووسە‬ ‫ئازاكانی ئەم واڵتەم بینی‌و بە شەوق‌و‬ ‫زەوقەوە بەڵێنی كاركردنیان دامێ‌‪.‬‬ ‫لەهەمان كاتدا هۆڵی (سلێمانی‬ ‫پ��ااڵس) شوێنی دووەم بوو بۆ دیتنی‬ ‫رۆژنامەنووسان‌و دڵنیام زۆری��ان بەم‬ ‫نووسینەدا بیریان دەكەوێتەوە كە چی‬ ‫باسكراوە ل��ەو س���ەردەم‌و زەمانەیەدا‬ ‫سه‌باره‌ت به‌کاری نوێ‌و به‌رنامه‌ی نوێ‪.‬‬ ‫ل���ەو س��ااڵن��ەی راب������ردووا‪ ،‬چەند‬ ‫جارێك ه��ەوڵ��درا (گ��روپ��ی یەكەم)ی‬ ‫رۆژنامەنووسەكــانی (وش��ە) دیاریی‬ ‫بكەین‌و تەنانەت پێشنیازێك بە من‬ ‫ك���را؛ ك��ە داوا ل��ە ك��اك ن��ەوش��ی��روان‬ ‫بكەم‪ ،‬پاداشتی مەعنەوییان بكات‌‪.‬‬ ‫خۆشبەختانە ئەو لەدواین گفتوگۆی‬ ‫«رۆژنامە»دا‪ ،‬زۆر بەرز دەوری ئەوانی‬

‫نرخاند‪.‬‬ ‫لەم (ش�ه‌ش) ساڵەدا‪ ،‬شانازییەكی‬ ‫گ��ەورەی دیكە ئەوەبووە‪ ،‬كە زۆربەی‬ ‫س��ەرن��ووس��ەرەك��ان‌و بەشێكی زۆری‬ ‫ستافی بەڕێوەبەر هاوڕێم بوون‌و من بە‬ ‫كاك نەوشیروانم ناساندوون‪ ،‬یان دەورم‬ ‫هەبووە لە ناساندنیان‌و پێشخستنی‬ ‫كاره‌کانیان‪ :‬كاك س��ەردار عەبدوڵاڵ‪،‬‬ ‫ك��اك ع��ەدن��ان ع��وس��م��ان‪ ،‬ك��اك مەم‬ ‫بورهان‪ ،....‬هەڵبەت «گروپی یەكەم»‪،‬‬ ‫كە كاك سیروان رەشیدو هیوا جەمال‌و‬ ‫فرمان عەبدولڕەحمان‌و فازیل نەجیب‌و‬ ‫نەژاد جەالل‌و ژمارەیەكی دیكە تیایدا‬ ‫ب��ەش��دارب��وون‪( ،‬ب��ە ب���ڕوای م��ن) لەو‬ ‫تاقمە رۆژنامەنووسەن كە بزووتنەوەی‬ ‫«گ�����ۆڕان»‌و ك��ۆم��پ��ان��ی��ای «وش���ە»‬ ‫لەسەریەتی بە چاوی رێزو تەقدیرەوە‬ ‫تەماشای خ��ۆڕاگ��ری�ی‌و ب��ەردەوام��ی�ی‌و‬ ‫هۆشیاریی سیاسییان بكات‪ ،‬چونكە‬ ‫ئ��ەوان ‪-‬بە حوكمی زۆر شت ‪ -‬بوونە‬ ‫داڕێ��ژەری یەكەمی بەشێك لە بناغەی‬ ‫كۆمپانیای «وش����ە»و سەرەنجانم‬ ‫بەدیهاتنی سەركەوتنی گ���ەورە لە‬ ‫(‪)2009/7/25‬دا‪.‬‬ ‫ی��ادگ��اری �ی‌و ی��ادەوەری��ی س��ەب��ارەت‬ ‫ب��ە س��ەرج��ەم بەشەكانی كۆمپانیاو‬ ‫«رۆژن��ام��ە»‪ ،‬دەش � ‌ێ خۆبكێشێت بۆ‬ ‫زۆر رەه��ەن��دی دی��ك��ە‪ ،‬ب��ەاڵم ت��ا ئەو‬ ‫شوێنەی كە پەیوەندیی بە فیكرو كاری‬ ‫رۆژنامەگەرییەوە هەبووبێ‌‌و هەبێ‌‌و لە‬ ‫دنیای سیاسەت‌و ملمالن ‌ێ بۆ پۆست‌و‬ ‫كورسی دووربووبین‪ ،‬ئەوا دنیاكەمان‬

‫ماڵئاوا”‬

‫بابەكر دڕەیی‬

‫*‬

‫زۆر ج��وان‌و خاوێن بوو‪ ،‬وە دوور بوو‬ ‫لە كەمترین كێشەو گرفت‪ ،‬بەاڵم ئەو‬ ‫ساتەی تەماحی مرۆڤەكان ملی كێشا‬ ‫بۆ سیاسەت‌و گرتنی شوێنی پەرلەمان‌و‬ ‫پنتەكانی دیكەی دەسەاڵتی سیاسیی‪،‬‬ ‫كێشەی رۆژنامەنووسان زی��ادی كردو‬ ‫گرفت‌و لەوەندەكانی بەردەمیان قەبەتر‬ ‫ب���وون‌و چاوەكانی پشكنین ب��ەدوای‬ ‫هەڵەی مرۆڤە ئازاكانی ب��واری وتنی‬ ‫حەقیقەتدا تیژتر ب��وون‌و بە قەولی‬ ‫(لۆرد هالیناكس)‪ ،‬كە دەڵ ‌ێ (‪sate‬‬ ‫‪)business is a cruel trade‬‬ ‫(ك���اری دەوڵ���ەت بازرگانییەكی بێ‌‬ ‫بەزەییانەیە)‪ ،‬هاوڕێكانی ئێمەش كەوتنە‬ ‫ژێر چەتری ئەو دۆخەی كە هەرچەندە‬ ‫(ب ‌ێ بەزەییانە)‌و دڵڕەق بێ‌‪ ،‬هەموومان‬ ‫ناچاربووین تێوەی بگلێین‌و دەست‌و‬ ‫پەنجەی لەگەڵدا نەرم بكەینەوە‪.‬‬ ‫ب���ڕی���اری داخ��س��ت��ن��ی رۆژن���ام���ەی‬ ‫«رۆژنامە»‪ ،‬بە پێچەوانەی لێكدانەوەی‬ ‫میدیای دەسەاڵت‪ ،‬كە دەیەوێت تەفسیری‬ ‫دیكەی بۆ دابتاشێت س��ەب��ارەت بە‬ ‫چۆنیەتی بڕیاردان‌و شێوازی بڕیاردان لە‬ ‫وەستاندنی‪ ،‬زۆر سادەو ساكارە‪ ،‬من بە‬ ‫نموونەیەك روونی دەكەمەوە‪:‬‬ ‫ل���ەم س��ااڵن��ه‌ی دوای���ی���دا‪ ،‬ب��ەه��ۆی‬ ‫پێشكەوتنی ژی��ان‌و زیادبوونی ژمارەی‬ ‫خانووبەرە لەسەر باخ‌و ناوچە الدێیەكان‪،‬‬ ‫كەسانێكی زۆر بیری ئاویان لێداوە‪.‬‬ ‫ئەم بیرانە بۆ ئەوە بوون كە بگەن‬ ‫بە ئاوێكی خاوێن بۆ خواردنەوە‪ ،‬یان‬ ‫بۆ باخداریی‌و مەبەستی دیكە‪ ،‬بەاڵم‬

‫ه��ەم��ووان دەزان���ن گ��ەر بیرهەڵكەنێك‬ ‫دڵنیابێت ل��ەوەی ناتوان ‌ێ ئەو ئاوەی‬ ‫پێویستیەتی بۆ مەبەستەكانی‪ ،‬لەو‬ ‫شوێنەدا نییە كە خەریكی بیرلێدانە‪،‬‬ ‫ك��ارەك��ەی دەوەستێنێ‌‌و لە شوێنێكی‬ ‫دیكەوە دەست پ ‌ێ دەكاتەوە‪.‬‬ ‫ئ��ەم��ەش ل��ەگ��ەڵ مەنتقی عەقڵ‌و‬ ‫بەرژەوەندیی هەموواندا دەگونجێ‌‪.‬‬ ‫وەستاندنی «رۆژنامە»ش‪ ،‬لەم رێسایە‬ ‫ب���ەدەر نییە‪ ،‬ئێمە كاتێك وزەیەكی‬ ‫فیكریی‌و عەقڵی س���ەرف دەك��ەی �ن‌و‬ ‫(كات)ێكی زۆری هاوڕێكانمان دەخەینە‬ ‫كار‪ ،‬چــاوەڕ ‌ێ دەبین (بەرهەم)ی ئەم‬ ‫ماندووبوونە زۆر لەوە زیاتر دەب ‌ێ كە‬ ‫هەیە‪ ،‬گ��ەر وانەب ‌ێ ئ��ەوا پیاچوونەوە‬ ‫دەكەین‌و شوێنی بیرەكەمان دەگۆڕین‪،‬‬ ‫ئەمەش پێویستی بە لێكدانەوەی غەریب‌و‬ ‫سەرسووڕهێنەری ناحەزەكانمان نییە‪.‬‬ ‫شانازییەكی زۆرە كە م��رۆڤ لەناو‬ ‫كۆمەڵێك ه��اوڕێ‌دا كاری كردبێ‌‌و كار‬ ‫بكات‪ ،‬كە خۆیان بە هەستی لێپرسراوێتی‬ ‫مێژوویی‌و رۆژنامەنووسییەوە شتەكان‬ ‫دەخوێننەوە‪.‬‬ ‫سەرنووسەری ئێستای «رۆژنامە»‪،‬‬ ‫كاكە مەم بورهان قانع‌و ستافەكە لەو‬ ‫كەسانەن كە لە هەر شوێنێك بواری‬ ‫خزمەتی وشەی راست‌و نەترسانە هەبێ‌‪،‬‬ ‫دەست پێ دەكەنەوەو لە درێژەدان بەو‬ ‫رێبازە مەزنە ماندوونابن كە دنیایەك‬ ‫شتی گۆڕیوەو دنیایەك شتی دیكەی ماوە‬ ‫كە بیگۆڕێ‌‪.‬‬ ‫* به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای وشه‌‪.‬‬

‫بۆ من كە ئەمڕۆ دوا ژمارەی “رۆژنامە”‬ ‫دەردەچێت‪ ،‬ئەوەی كە تەنیا بەپێویستی‬ ‫دەزانم لە ناخی دڵمەوە بیڵێم‪ ،‬ئەوەیە؛‬ ‫سوپاسگوزاریی‌و پێزانینم رابگەیەنم بۆ‬ ‫هەموو ستافی “رۆژن��ام��ە”‪ ،‬ئەوانەشی‬ ‫كە ماوەیەكە بەهەر هۆیەك لەگەڵمان‬ ‫نەماون‪ ،‬پەیامنێرە ئ��ازاو دڵسۆزەكان‪،‬‬ ‫هەموو ئەو نووسەرانەی بێبەرامبەر چەند‬ ‫ساڵێكە بۆمان دەن��ووس��ن‪ ،‬هەموو ئەو‬ ‫كەسانەی لە فەرمانگەكانی حكومەت‌و‬ ‫ش��وێ��ن��ە ه��ەس��ت��ی��ارەك��ان ب��ە ن��اردن��ی‬ ‫دۆكیۆمێنتەكانیان‌و وەك هەواڵنێر‪ ،‬ئەم‬ ‫پڕۆژەیەیان دەوڵەمەندتر كرد‪.‬‬ ‫ه��ەم��وو ئ��ەو ك��ەس��ان��ەی ب��ە پێدانی‬ ‫زانیاریی‌و ئامۆژگارییەكانیان لە ماوەی‬ ‫نزیك بە (پێنج) ساڵی رابردوودا دەستیان‬ ‫گرتین‌و رەخنەیان لە كەموكورتییەكانمان‬ ‫گرت‪.‬‬ ‫رۆڵ‌و دڵ��س��ۆزی��ی ه��ەم��وو ئ��ەوان��ەی‬ ‫ئاماژەمان بۆ كردن‪ ،‬بە تایبەتیش ستافی‬ ‫“رۆژنامە”‪ ،‬جێگەی پێزانین‌و تەقدیرێكی‬ ‫گەورەیە‪ ،‬بە تایبەت ئەو ستافە هۆشیارەی‬ ‫كە لە رۆژە سەختەكانی قۆناغەكانی‬ ‫كاركردنی ئەم رۆژن��ام��ەی��ەدا‪ ،‬بە پارەو‬ ‫مووچەی زۆر ئیغراكران‌و سەنگەریان‬ ‫بەجێنەهێشت‪ ،‬هەڕەشەیان لێكراو چۆكیان‬ ‫دان��ەدا‪ ،‬خوشك‌و براو كەس‌و كاریان لە‬ ‫فەرمانگە حكومییەكاندا سزادەدران‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەوان بەردەوامییان بەكارەكەیان دەدا‪....‬‬ ‫ئێوە شانازییەكی گەورەتان تۆماركرد‪.‬‬ ‫چاوتان ماچ دەكەم‪.‬‬ ‫«سوپاس‪ ،‬ماڵئاوا»‪.‬‬

‫هێڵی سێیەم؟!‬ ‫د‪ .‬شێركۆ حەمەئەمین‬ ‫نازم سائیغ‬

‫*‬

‫هەموومان دەزانین چەند پارتێكی توركمانیی‪ ،‬لەالیەن‬ ‫«پارتی‌و یەكێتی»یەوە دروستكراون‪ ،‬بۆ مەرامی‬ ‫سیاسیی خۆیان‌و ئەم پارت‌و رێكخراو‌و بزووتنەوانەو‬ ‫كۆمەڵەو سەنتەرو چەند كەسانێكیش لەپاڵ ئەواندا‪،‬‬ ‫تەنیا بۆ بەرژەوەندیی تاكەكەسیی خۆیان‌و خزم‌و‬ ‫كەسوكاری خۆیان ك��اردەك��ەن‪ ،‬هەر فڕیشیان بە‬ ‫توركمانەوە نییە‪ .‬هەریەكەو بودجەیەكی زەبەالحیان‬ ‫لەسەر حیسابی س��ەروەت‌و سامانی گەل بۆ خەرج‬ ‫دەكرێت‪ ،‬ناوە ناوەش رەخنە لە توركمانە «نیشتمان‬ ‫ناپەروەرەكان» دەگرن‪ ،‬ئەم زاراوەیەش تازە ئیجادە‪،‬‬ ‫واتە لە شیعرو ئاوازی كەسانی ناو پارتە قەرەقۆزەكانی‬ ‫توركمانە‪ ،‬گوایە ئەوەی ل��ەدەرەوەی كاری سیاسیی‬ ‫«پارتی‌و یەكێتی»دا كار بكات‪ ،‬ئ��ەوان نیشتمان‬ ‫ناپەروەرن‪ .‬لەم دواییەدا‪ ،‬یەكێك لەوانە لەلێدوانێكدا‬ ‫بۆ رۆژنامە كوردییەكان‪ ،‬دەڵێت‪ :‬حكومەتی هەرێم‬ ‫بۆ بودجە دەداتە ئەو پارت ‌ه توركمانیە كەوا ئیدانەی‬ ‫هێرشی تۆپبارانەكەی توركیا ناكات‪ ،‬واتە ئیدانەكردن‌و‬ ‫هەڵواسینی ئااڵی كوردیی بە پارە بێت‪ ،‬كە تا بەر لە‬ ‫خەرجكردنی پارەكە‪ ،‬ئەم ئااڵیە هیچ وجودێكی نەبوو‬ ‫هەر ددانی پ ‌ێ نەدەهێنرا‪ ،‬جا ئەگەر سیاسەتێك بێت‬ ‫بە پارە‪ ،‬چ ئومێدێكت بەو جۆرە سیاسەتەوە هەیە‪،‬‬ ‫كە خۆی بە نوێنەری توركمان دەزانێت؟ ئێمە وەك‬ ‫توركمان‪ ،‬ئیدانەی هەر هێرشێك دەكەین كە دەكرێتە‬ ‫سەر واڵتەكەمان‪ ،‬جا چ لەالیەن توركیا بێت‪ ،‬یان‬ ‫ئێران‪ ،‬یاخود هەر الیەنێكی تر‪ ،‬بەمەرجێك بەبێ‌‬ ‫بیانوو ب ‌ێ هۆ بێت‌و بۆ داگیركردنی خاكەكەمان بێت‪.‬‬ ‫بزووتنەوەی توركمانانی بێالیەن‪ ،‬كە یەكێك بوو لە‬ ‫پارتە رەسەنەكانی بەرەی توركمانیی‪ ،‬كە لە ساڵی‬ ‫(‪)1995‬دا دام��ەزراو بە كیانێكی سیاسیی فەرمیی‬ ‫لە بەغدا قەبوڵكراو بەر لە س ‌ێ ساڵ‪ ،‬داوای مۆڵەتی‬ ‫لە ئیدارەی هەرێم كرد‪ ،‬بەاڵم پاش هێنان‌و بردنێكی‬ ‫زۆر‪ ،‬مۆڵەتی پێدراو هیچ باس‌و خواسی هەڵواسینی‬ ‫ئااڵ نەبوو‪ ،‬هەر كە لە مانگی تەمموزی راب��ردووی‬ ‫ئەمساڵدا‪ ،‬مانگانە (‪ ) 20‬ملیۆن دیناری بۆ خەرج‬ ‫كرا‪ ،‬ئەم ئااڵیە لەسه‌ربانی بارەگا لە جێگای ئااڵی‬ ‫بەرەی توركمانیی شەكایەوە‪ ،‬ئەم بزووتنەوەیەش هەر‬ ‫بیست نەفەرێكی ماوەو بریتین لە؛ سەرۆكێك‌و حەوت‬ ‫جێگری سەرۆك‪ ،‬كە هەندێكیان تاكو ئێستاش مووچە‬ ‫لە بەرەی توركمانیی وەردەگ��رن‪ ،‬بەشداریی بۆنەی‬ ‫جەژنی رەمەزانی پیرۆزیشیان نەكرد‪ ،‬كە لە بارەگای‬ ‫سەرەكیی بەرەی توركمانیی دەكرێت‪ ،‬جا نازانم لە‬ ‫شەرمەزاریی بوو‪ ،‬یاخود فەرمانی بزووتنەوە بوو‪ ،‬من‬ ‫ئەم جۆرە هەڵسوكەوتەی ئەم پارتە كارتۆنیانە بە‬ ‫میللەتی توركمانیی خۆڕاگر رادەگەیەنم‪ ،‬بۆ ئەوەی‬ ‫بزانن كە ئەمانەن خۆیان بە نوێنەری توركمان داناوە‪،‬‬ ‫لە هەڵبژاردنەكانیش وتاری زل‌و بریقەدار دەنووسن‪،‬‬ ‫میللەتی توركمانی پ ‌ێ فریو دەدەن‪.‬‬ ‫* چاالكوانی توركمان‪.‬‬

‫هەرێمی ك��وردس��ت��ان‪)37( ،‬‬ ‫پارت‌و رێكخراوی سیاسیی تێدایە‪،‬‬ ‫كە چاالكیی ئەنجام دەدەن‪ ،‬بەاڵم‬ ‫الی هەموو تاكێكی ئەم هەرێمە‬ ‫ئ��اش��ك��رای��ە‪ ،‬س��ەن �گ‌و قورسایی‬ ‫نێوانیان جیاوازییەكی زۆری هەیە‪،‬‬ ‫ب��ەج��ۆرێ��ك ژم��ارەی��ەك��ی زۆری���ان‬ ‫رەنگە پارت‌و رێكخراوی خزمان‌و‬ ‫دۆستان بن‪.‬‬ ‫ئ����ەم����ەش ب����ەڕون����ی����ی ل��ە‬ ‫ه��ەڵ��ب��ژاردن��ەك��ان��ی ه��ەرێ��م��دا‬ ‫دەردەك�����ەوێ�����ت‪ ،‬ك���ە ژم����ارەی‬ ‫دەنگەكان شەرم لە كەس ناكەن‪،‬‬ ‫كورد وتەنی «گوێز بە ژمارە مایەی‬ ‫دیارە»‪ .‬ئەوەی لە ئێستادا دیارەو‬ ‫گەمە سیاسییەكە بەڕێوەدەبەن‪،‬‬ ‫دوو حیزبی زۆرینەی پەرلەمان‪،‬‬ ‫«ی��ەك��ێ��ت �ی‌و پ���ارت���ی»‌و سیانی‬ ‫ئۆپۆزسیۆن «گ��ۆڕان‪ ،‬كۆمەڵ‪،‬‬ ‫ی��ەك��گ��رت��وو»ن‪ ،‬ك��ە نەچوونەتە‬

‫پێكهاتەی حكومەتەوە‪.‬‬ ‫ژمارەیەكی دی پارت‌و رێكخراو‬ ‫لەناو پەرلەمان‌و بە قەبارەی خۆیان‪،‬‬ ‫ی��ان كەمترو زیاتر لە كابینەی‬ ‫حكومەتیش ب��ەش��دارن‪ ،‬وات��ە لە‬ ‫دەسەاڵتدا‪ ،‬بەاڵم رەنگە خۆشیان‬ ‫لە رۆڵی خۆیان رازی نەبن‪ ،‬چونكە‬ ‫ئ��ەوەی دی��ارە ملمالنێكە لەنێوان‬ ‫«یەكێتی‌و پارتی»و ئۆپۆزسیۆن‬ ‫«گ���ۆڕان‪ ،‬ك��ۆم��ەڵ‪ ،‬یەكگرتوو»‬ ‫دایە‪ .‬دوای كۆبوونەوەی سەرۆك‬ ‫كۆماری عێراق لەگەڵ مەكتەبی‬ ‫س��ی��اس��ی��ی ح��ی��زب��ی ش��ی��وع��ی‬ ‫كوردستان‪« ،‬بەپێی هەواڵێكی‬ ‫م��اڵ��پ��ەڕی ه��اواڵت��ی��ی»‪ ،‬هەرسێ‌‬ ‫الیەنی «شیوعی‪ ،‬زەحمەتكێشان‪،‬‬ ‫سۆسیالست» لیژنەی ب��ااڵی��ان‬ ‫پ��ێ��ك��ه��ێ��ن��اوەو دەی���ان���ەوێ���ت‬ ‫بەشێوازێكی ج��ی��اواز بێنە ناو‬ ‫گۆڕەپانی سیاسیی كوردستان‌و‬

‫رۆڵیان هەبێت‪ ،‬واتە ببنە «هێڵی‬ ‫سێیەم»‪ ،‬ب��ەاڵم بە وردب��وون��ەوە‬ ‫ل��ە چەند خاڵێك‪ ،‬ئ��ەوەم��ان بۆ‬ ‫دەردەكەوێت؛ ئەم هێڵی سێیەم‪،‬‬ ‫یان بەرە نوێیە‪ ،‬زێدەڕۆیی ناكەین‬ ‫ئەگەر بڵێین‪ :‬بەرەیەكی الوازە‪،‬‬ ‫ئەگەر وەك جێگرەوەی سێیەم‬ ‫وات��ە «ئۆپۆزسیۆن» دابنرێت‪،‬‬ ‫لەبەر چەند هۆكارێك‪:‬‬ ‫ هۆكاری كات؛ لە بەرژەوەندیی‬‫دروس��ت��ب��وون��ی ب��ەرەی��ەك��ی ل��ەم‬ ‫شێوەیەدا نییە‪ ،‬چونكە كابینەی‬ ‫شەشەم دوو ساڵی تێپەڕاندووە‌و‬ ‫ق��ەی��ران��ەك��ان��ی ك��وردس��ت��ان��ی��ش‬ ‫لەزۆربووندان‪.‬‬ ‫ ئ��ەم سێ‌ حیزبە بەشێوازو‬‫میكانیزمی ج���ۆراوج���ۆر ل��ەن��او‬ ‫دەس���ەاڵت���دان‪ ،‬وات��ە بیانەوێت‪،‬‬ ‫یان نا‪ ،‬بە ئەندازەی بەشدارییان‬ ‫ل���ە ق��ەی��ران��ەك��ان��دا‪ ،‬پشكیان‬

‫بەردەكەوێت‪.‬‬ ‫ نزیكییان لە یەكێتی‌و پارتی‌و‬‫جۆری هەڵسوكەوتیان كە رەنگە‬ ‫بە سێ‌ شێوازی جیا بێت‪ ،‬مەبەستم‬ ‫شێوازی مامەڵەیان لەگەڵ یەكێتی‌و‬ ‫پ��ارت �ی‌و پەیوەندییان ب��ەو دوو‬ ‫حیزبەوە‪.‬‬ ‫ دوای كۆبوونەوەی الیەكیان‬‫لەگەڵ س��ەرۆك كۆماری عێراق‪،‬‬ ‫ئەم جموجوڵە دەرك��ەوت‪ .‬ڕەنگە‬ ‫ئ��ەم خاڵەش جۆرێك لە گومان‬ ‫لەسەركارەكە دابنێت‪.‬‬ ‫ تاكی ك��وردی��ی ك��ە سەیری‬‫راب���ردوو دەك���ات‌و رەفتارەكانی‬ ‫پ���ارت���ی‌و ی��ەك��ێ��ت��ی ل��ەب��ەرچ��او‬ ‫دەگ��رێ��ت‌و ش��ێ��وازی مامەڵەیان‬ ‫لەگەڵ رووداوەك��ان‌و قەیرانەكانی‬ ‫هەڵدەسەنگێنێت‪،‬‬ ‫كوردستاندا‬ ‫بۆی دەردەكەوێت لە دروستكردنی‬ ‫حیزب‌و بەرەی جیاوازدا شارەزایی‌و‬

‫شێوازی تایبەتی خۆیان هەیە‪.‬‬ ‫ رۆڵ���ی ئ��ەم س �ێ‌ الی��ەن��ە لە‬‫رووداوەك��ان��ی (‪)17‬ی شوبات‌و‬ ‫رۆژانی دواییدا‪ ،‬ناهەقییان لەگەڵ‬ ‫ناكەین ئەگەر بڵێین؛ لە ئاستی‬ ‫پێویستدا ن��ەب��وون‪ ،‬رەن��گ��ە لە‬ ‫یەكێكیانەوە بۆ یەكێكی تریان‬ ‫دۆخەكە جیاواز بێت‪ ،‬ب��ەاڵم بە‬ ‫گشتیی كارا نەبوون‪.‬‬ ‫ب��ۆی��ە‪ ،‬ب��ە ل��ەب��ەرچ��اوگ��رت��ن��ی‬ ‫ئ��ەو خ��ااڵن��ەو ه��ۆك��اری الوەكیی‬ ‫دیش‪ ،‬پێشبینی بەرەیەكی كاراو‬ ‫سەركەوتوو ناكرێت‪.‬‬ ‫ه���ەرچ���ەن���دە ئ���وم���ێ���دەوارم‬ ‫پێچەوانەكەی راس��ت بێت‌و ببنە‬ ‫پاڵنه‌رێكی چ��االك‌و كاریگەر لە‬ ‫چارەسەركردنی قەیرانی سیاسیی‬ ‫كوردستان‌و سیستمی حوكمڕانیی‬ ‫هەرێمەكەمان‪ ،‬لە «گۆڕین» نزیك‬ ‫بكەنەوە‪.‬‬

‫پەالماری توركیاو ئێران‌و هەڵوێستی دەسەاڵت‬ ‫سەیفەدین مەنمی‬ ‫م����اوەی����ەك����ە م��ل��م�لان��ێ��ی‬ ‫سنوورەكان‪ ،‬لەنێوان كۆماری‬ ‫ئیسالمیی ئ��ێ��ران‌و حكومەتی‬ ‫ت��ورك��ی��ا ل���ەگ���ەڵ ح��ك��وم��ەت��ی‬ ‫ع��ێ��راق‌و ه��ەرێ��م‪ ،‬ب��ە چڕوپڕیی‬ ‫رەن��گ��ی��داوەت��ەوەو گەیشتووەتە‬ ‫قۆناغی لەشكركێشی‌و پەالماری‬ ‫سەربازیی بۆ سەر كوردستانی‬ ‫باشوور‪.‬‬ ‫ئەگەرچی ئێران‪ ،‬بە بیانووی‬ ‫چەكدارانی (پ��ژاك)‌و توركیاش‬ ‫ب���ە ب���ی���ان���ووی گ��ەری�لاك��ان��ی‬ ‫(پ��ەك��ەك��ە)‪ ،‬س��ن��وری ه��ەرێ��م‬ ‫دەب��ەزێ��ن �ن‌و گ��ون��دەك��ان��ی سەر‬ ‫س��ن��وور‪ ،‬تووشی ئ��اوارەب��وون‌و‬ ‫خەڵكەكەی ت��ووش��ی كوشتن‌و‬ ‫برینداركردن دەكەن‌و رەزو باخ‌و‬ ‫پ���ووش‌و پ��اوان��ی هاواڵتییانی‬ ‫ئ���ەو دەڤ���ەران���ە دەس��وت��ێ��ن��ن‪،‬‬ ‫بەاڵم لەڕاستیدا مەبەستەكانی‬ ‫لەشكركێشی‌و بۆردوومانكردنی‬

‫گوندە سنورییەكان‪ ،‬لەو بیانوانە‬ ‫زیاترن‌و نیازەكان لە مەسەلەی‬ ‫(پژاك‌و پەكەكە) نهێنیترن‪.‬‬ ‫ی��ەك��ێ��ك ل���ەم ه��ۆك��اران��ەی‬ ‫ه������ەردوو واڵت���ان���ی ئ���ێ���ران‌و‬ ‫ت��ورك��ی��ای ه��ەراس��ان��ك��ردووە‪،‬‬ ‫حكومەتی هەرێمی كوردستانە‪،‬‬ ‫ك��ە ه��ەردووالی��ان ب��ە مەترسی‬ ‫ئایندەی نەتەوەیی‌و نیشتمانی‬ ‫خۆیانی دەزانن‪ ،‬ئەمە لەكاتێكدا‬ ‫حكومەتی هەرێمی كوردستان‪،‬‬ ‫ئ���ەوەن���دەی ل��ە ب��ەرژەوەن��دی��ی‬ ‫ه��ەردوو واڵت��دا ك��اری ك��ردووە‪،‬‬ ‫ئ��ەوەن��دە ب��ەرژەوەن��دی��ی ب��ااڵی‬ ‫كوردستانی نەپاراستووە‪.‬‬ ‫وەك����و ه���ەم���وان دەزان���ی���ن‪،‬‬ ‫دەس��ەاڵت��ی ك��وردی��ی‪ ،‬لەپێناو‬ ‫ب���ەرژەوەن���دی���ی���ە ئ���اب���ووری‌و‬ ‫ب��ازرگ��ان��ی��ی��ەك��ان��ی خ��ۆی��دا‪،‬‬ ‫ق��ورب��ان��ی��ی زۆری ب���ە رۆڵ���ی‬ ‫نیشتمانی‌و ن��ەت��ەوەی��ی داوەو‬

‫بووەتە بەربەستیش لەڕێگای‬ ‫پ��ارت��ە ئۆپۆزسیۆنە ئێرانی‌و‬ ‫توركییەكاندا ل��ە جموجوڵ‌و‬ ‫چاالكی سەربازیی بۆ سەر هەردوو‬ ‫واڵت‪ ،‬كە دەبوایە ئێران‌و توركیا‬ ‫لە بەرامبەر ئەو قوربانییەیدا‪،‬‬ ‫پ��اداش��ت��ی��ان ب��ك��ردای��ە‪ ،‬ن��ەك‬ ‫شەڕەنگێزیی‪،‬‬ ‫لەشكركێشی‌و‬ ‫ئ����ەوە ج��گ��ە ل���ە ه��اوك��اری��ی‬ ‫ئابووریی‌و بازرگانیی لەنێوان‬ ‫هەرێم‌و هەردوو واڵتی دراوسێدا‪،‬‬ ‫چی وەك��و ه��ەن��اردەك��ردن‪ ،‬یان‬ ‫ه���اوردەك���رن‪ ،‬ب��ەت��ای��ب��ەت��ی لە‬ ‫بواری نەوت‌و دانەوێڵەو سامانی‬ ‫ئاژەڵیدا؛ كە سنووری كوردستان‬ ‫هەمیشە بە رووی هەردوو واڵتدا‬ ‫كراوەن‪ ،‬بەتایبەت كۆمپانیاكانی‬ ‫هەردوو واڵت‪ ،‬لەوەبەرهێناندا لە‬ ‫كوردستان‪ ،‬لەچاو واڵتانی تردا‬ ‫بەشی شێریان ب��ەرك��ەوت��ووە‪،‬‬ ‫ك��ەچ��ی ل��ەگ��ەڵ ه��ەم��وو ئ��ەو‬

‫ئاسانكاری‌و هاوكارییەدا‪ ،‬چاوی‬ ‫دوژم��ن��ای��ەت�ی‌و شەڕەنگێزییان‬ ‫هەمیشە لەسەر ئەم هەرێمەیەو‬ ‫ب���ە ب����ەردەوام����ی ل���ە ه��ەوڵ��ی‬ ‫دروستكردنی كێشەو گرفتدان بۆ‬ ‫سه‌ر هه‌رێمی کوردستان‪.‬‬ ‫ل��ەڕاس��ت��ی��دا‪ ،‬ب��ی��رك��ردن��ەوەی‬ ‫ه����ەردوو واڵت ب��ەم شێوەیە‪،‬‬ ‫فاشییانەیە‪،‬‬ ‫بیركردنەوەیەكی‬ ‫ئ�����ەوان م��ەت��رس��ی ئ��ای��ن��دەی‬ ‫س��ەرب��ەخ��ۆی��ی ك��وردس��ت��ان��ی‬ ‫باشووریان هەیە‪ ،‬كە سبەینێ‌‬ ‫كاریگەریی لەسەر پارچەكانی‬ ‫كوردستانی ئەوانیش دابنێت‪.‬‬ ‫ئ��ەم بیركردنەوەیە‪ ،‬رەنگە لە‬ ‫جێگەی خۆیدا بێت‪ ،‬چونكە ئەمڕۆ‬ ‫یان سبەی‪ ،‬دەب�ێ‌ ئەم خەونە‬ ‫تاڵەیان بێتەدی‌و كوردستانێكی‬ ‫گەورەی سەربەخۆ لە رۆژهەاڵتی‬ ‫ناویندا خۆی بە جیهانی ئازادیی‬ ‫بناسێنێ‌‌و ببێتە چقڵی چاوی‬

‫ناحەزانی كورد‪.‬‬ ‫خ��ۆ ئ��ەگ��ەر دەس��ەاڵت��داران��ی‬ ‫ه��ەرێ��م‪ ،‬ب��ەه��ەم��ان هەڵوێستی‬ ‫ئێستایانەوە‪ ،‬پەرە بە سیاسەتی‬ ‫سازش‌و ژێر بەژێر لەسەر مافە‬ ‫نەتەوەیی‌و نیشتمانییەكان بدەن‌و‬ ‫دژایەتیی ئۆپۆزسیۆنە كوردەكان‬ ‫بكەن‪ ،‬دەبنە لەمپەر لەبەردەم‬ ‫خ��ەون��ی گ���ەورەی بەدیهێنانی‬ ‫سەربەخۆیی میللەتی كورد‪ ،‬بۆیە‬ ‫پێویستە دەسەاڵتدارانی كورد‪،‬‬ ‫ب��ە هەڵوێستێكی جوامێرانە‪،‬‬ ‫نەترسانە‪ ،‬بێباكانە رووب��ەڕووی‬ ‫پیالنەكانیان ببنەوەو وردت �ر‌و‬ ‫زیرەكانەتر لە نیازەكانی ئێران‌و‬ ‫توركیا بڕوانن‌و س��ازش لەسەر‬ ‫روح��ی��ەت��ی ب���ەرزی ن��ەت��ەوەی�ی‌و‬ ‫ن��ی��ش��ت��م��ان��ی��ی واڵت���ەك���ەم���ان‬ ‫نەكەن‌و لەبەردەم سیاسەتێكی‬ ‫شەڕەنگێزانەی وادا‪ ،‬نەرمیی‬ ‫نەنوێنن‪.‬‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.