Rewan News paper

Page 1

‫ی مارس‬ ‫له‌(‪‌ )8‬‬ ‫رۆژی‌ جیهانیی‌ ژنان‪،‬‬ ‫ده‌ستكه‌وتنه‌كانمان به‌رز‬ ‫ده‌نرخێنین‪ ،‬پێداگیریش‬ ‫ده‌كه‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌‬ ‫ی مافه‌كانمان‬ ‫ته‌واو ‌‬ ‫چاپکراوێکی تایبەتە بە ‪٨‬ـی مارس | رێکخراوی راگەیاندن و رووناکبیریی ژنان دەریدەکات | یەکشەممە | ‪٢٠٢١/٣/٨‬‬

‫ی‬ ‫ی توندووتیژ ‌‬ ‫له‌ هه‌ولێرو دهۆك‪ ،‬زۆرترین حاڵه‌ته‌كان ‌‬ ‫ی تۆمار ده‌كرێن‬ ‫خێزانی‌‌‪ ،‬جه‌سته‌یی‌‌و سێكس ‌‬ ‫ی‬ ‫ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌ت ‌‬ ‫ی ئامارێك ‌‬ ‫به‌پێ ‌‬ ‫ی‬ ‫ی دژ ‌‬ ‫به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ توندووتیژ ‌‬ ‫ئافره‌تان‌و خێزان‪ ،‬ك ‌ه له‌ساڵی‌‪2020‬دا‪،‬‬ ‫لـه‌سـه‌نــتـه‌ری راوێـــژكـــاری خێزانی‬ ‫تۆماركراوه‌‪ ،‬له‌دهۆك زۆرترین حاڵه‌تی‬ ‫توندووتیژی‌ خێزانی و له‌هه‌ولێر‬ ‫ی‬ ‫زۆرتـــریـــن حــاڵ ـه‌تــی تــونــدووتــیــژ ‌‬ ‫جه‌سته‌یی‌‌و سێكسی‪ ،‬تۆمار كراوه‌‪.‬‬ ‫ی‬ ‫ئاماره‌كه‌ ئاماژ‌ه ب ‌ه (‪ )272‬حاڵه‌ت ‌‬

‫تــونــدووتــیــژی‌ خــێــزانــی‌‪ ،‬ده‌كـــات‬ ‫كه‌سه‌رجه‌میان له‌پارێزگای‌ دهۆك‬ ‫ی‬ ‫تــۆمــاركــراوه‌‪ ،‬سـه‌بــاره‌ت به‌حاڵه‌ت ‌‬ ‫توندووتیژی‌ جه‌سته‌یی‌‪ ،‬له‌كۆی‌(‪)212‬‬ ‫ی‬ ‫حاڵه‌ت (‪ )135‬حاڵه‌تیان له‌پارێزگا ‌‬ ‫ی‬ ‫هه‌ولێر‌و‪ )30( ،‬حاڵه‌تیان له‌پارێزگا ‌‬ ‫دهۆك(‪ )25‬سلێمانی‌‌و(‪)2‬له‌گه‌رمیان‌و‬ ‫(‪ )20‬حاڵه‌تی‌ تۆماركراو له‌راپه‌ڕین‌و‬ ‫ی تێدا تۆمار‬ ‫سۆرانیش هیچ حاڵه‌تێك ‌‬

‫نه‌كراوه‌‪.‬‬ ‫هــەروەهــا لەكۆی (‪ )٥١١‬حاڵەتی‬ ‫توندووتیژی دەروونـــی تۆمارکراو‪،‬‬ ‫ی هەولێرو‬ ‫(‪)١٦٩‬یــــان لــەپــارێــزگــا ‌‬ ‫(‪)٢١٢‬كـه‌یــســیــان لــەدهــۆک‌و (‪)٧٢‬‬ ‫لەسلێمانی‌و گه‌رمیانیش(‪ )١٣‬حاڵه‌ت‪،‬‬ ‫له‌راپەڕینیش (‪ )٢٩‬و (‪ )١٦‬حاڵەتیش‬ ‫لە سۆران تۆماركراوه‌‪.‬‬ ‫لەكۆی (‪ )٥١‬حاڵەتی تایبه‌ت ب ‌ه‬

‫توندووتیژی سێکسی تۆمارکراو ( ‪)٢٩‬‬ ‫حاڵه‌تیان لەهەولێرو (‪ )١‬لەدهۆک‌و‬ ‫(‪ )١٧‬لەسلێمانی‌و گه‌رمیانیش (‪)١‬‬ ‫حاڵه‌ت‌و (‪)٣‬ش لەراپەڕین‌و سۆران‬ ‫هیچ حاڵه‌تێك تۆمار نەکراوە‪.‬‬ ‫تایبه‌ت به‌كێشه‌ی باڵوکردنەوەی وێنە‬ ‫لەتۆڕە کۆمەاڵیەتییەکان‪ ،‬ته‌نها(‪)٦‬‬ ‫حاڵەتی‌ تۆماركراو هه‌یه‌ لەدهۆک‪،‬‬ ‫هاوكات له‌كۆی (‪ )١٥‬حاڵەتی ماددەی‬

‫هۆشبەر‪ ،‬سەرجەمیان لەدهۆک بووەو‬ ‫لەگەرمیانیش(‪ )٣‬حاڵەتی رێگری‬ ‫هاوسەرگیری تۆماركراوه‌‪.‬‬ ‫لەكۆی (‪ )١٢٧‬حاڵه‌تی هەڕەشەلێكردن‬ ‫(‪)١٢٥‬یان لە دهۆک‌و (‪ )٢‬حاڵەتیان‬ ‫لەگەرمیان‪ ،‬هەروەها (‪ )٣٣‬حاڵەتی‬ ‫جیابوونەوە تۆمارکراوە‪)٢٧( ،‬یــان‬ ‫لەدهۆک‌و (‪)٦‬یان لەگەرمیان‪.‬‬

‫ی كچ ‌ه كوژراوه‌كه‬ ‫باوك ‌‬

‫ی كچه‌كه‌م‬ ‫ی خوێن ‌‬ ‫‌״لێتان ئه‌پاڕێمه‌وه‌‪ ،‬فریا ‌‬ ‫بكه‌ون‪ ،‬بامافی‌ نه‌خورێت״‬ ‫ی‬ ‫ی سه‌ر به‌ئیداره‌ ‌‬ ‫له‌ناوچه‌ی‌ هه‌ڵشۆ ‌‬ ‫راپـــه‌ڕیـــن‪ ،‬كچێكی‌ تــه‌مــه‌ن(‪)17‬‬ ‫ی‬ ‫بـــه‌نـــاوی‌(س‪،‬م) ب ـه‌هــۆی‌ كێشه‌ ‌‬ ‫ی‬ ‫ی ئامۆزاكه‌ ‌‬ ‫زه‌وی‌‌و زاره‌وه‌‪ ،‬به‌ده‌ست ‌‬ ‫ی‬ ‫ده‌كــوژرێــت‌و دواتــریــش هه‌ڕه‌شه‌ ‌‬ ‫ی ده‌كرێت‪ ،‬گه‌ربێت‌و‬ ‫القه‌كردنی‌ براكه‌ ‌‬ ‫لــه‌داواكــه‌یــان پــاشــگـه‌زنـه‌بــنـه‌وه‌‌و‬ ‫بــاوك ـی‌ كچه‌ كـــوژراوه‌كـــه‌ تایبه‌ت‬ ‫ب ـه‌رێــوان ده‌ڵێت »هــه‌وڵ هه‌ی ‌ه بۆ‬ ‫ی‬ ‫په‌رده‌پۆشكردنی‌ تاوانه‌كه‌‌و گۆڕین ‌‬ ‫به‌ڵگه‌و شایه‌ته‌كان‪ ،‬بۆی ‌ه به‌تایبه‌ت‬ ‫داوا له‌الیه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌م‪،‬‬ ‫ی به‌زه‌ییانه‌و‌ه مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ‬ ‫به‌چاوێك ‌‬ ‫ی كچه‌كه‌مدا بكات»‪.‬‬ ‫دۆسیه‌ ‌‬ ‫مەحمود حه‌سه‌ن عه‌بدوڵاڵ هه‌ڵشۆیی‌‪،‬‬ ‫ی كچ ‌ه‬ ‫ی خانه‌نشین‌و باوك ‌‬ ‫پێشمه‌رگه‌ ‌‬ ‫كــوژراوه‌كــه‌‪ ،‬به‌گریانه‌و‌ه لـه‌بـه‌رده‌م‬ ‫ی‬ ‫ی حوكم ‌‬ ‫ی داوا ‌‬ ‫ی سلێمان ‌‬ ‫دادگــــا ‌‬ ‫عــادیــان ـ ‌ه ده‌كــــات‌و ده‌ڵێت»پێشتر‬ ‫ی خۆمان‪ ،‬ده‌ست تێوه‌ردان‬ ‫له‌ناوچه‌كه‌ ‌‬ ‫ی دۆسیه‌كه‌‌و‬ ‫هه‌بوو بۆ به‌الڕێدا بردن ‌‬ ‫ی‬ ‫ی گواستنه‌وه‌ ‌‬ ‫شـــاردنـــه‌و‌هی‌‪ ،‬دوا ‌‬ ‫دۆسیه‌كه‌مان بۆ سلێمانی‌‪ ،‬داواكــارم‬ ‫ی لێكۆڵینه‌و‌ه له‌دۆسیه‌ك ‌ه‬ ‫بـــه‌ورد ‌‬ ‫ی‬ ‫بكرێته‌وه‌‪ ،‬چونك ‌ه براكه‌م له‌رێگه‌ ‌‬ ‫په‌یوه‌ندییه‌كانیه‌و‌ه‬ ‫ك ـه‌ســای ـه‌تــی‌‌و‬ ‫ی كوڕه‌كه‌یدایه‌«‪،‬‬ ‫ی ده‌ربازبون ‌‬ ‫له‌هه‌وڵ ‌‬ ‫ی به‌رز داوا له‌هه‌موو‬ ‫ی به‌ده‌نگ ‌‬ ‫هه‌ڵشۆی ‌‬ ‫ئه‌و ده‌زگاو حزب‌و الیه‌ن‌و رێكخراوان ‌ه‬ ‫ی‬ ‫ی مرۆڤ‌و ماف ‌‬ ‫ده‌كات‪ ،‬كه‌كار بۆ ماف ‌‬ ‫ژن ده‌كـه‌ن‪ ،‬به‌ده‌م هاناكه‌یه‌و‌ه بچن‌و‬ ‫ی‬ ‫ی دۆسیه‌ ‌‬ ‫وتی‌«لێتان ده‌پاڕێمه‌و‌ه فریا ‌‬ ‫ی‬ ‫ی خۆتان ‌‬ ‫كچه‌كه‌م بــك ـه‌ون‪ ،‬به‌كچ ‌‬ ‫ی‬ ‫ی به‌ڵگه‌و وته‌ ‌‬ ‫بزانن‪ ،‬هه‌وڵی‌ گۆڕین ‌‬ ‫ی كچه‌كه‌م‬ ‫شایه‌ته‌كان دراوه‌‪ ،‬باخوێن ‌‬

‫به‌فیڕۆ نه‌ڕوات»‪ ،‬وتیشی‌«چه‌ندین جار‬ ‫ی له‌گه‌ڵ داوم‪،‬‬ ‫ی سوڵح ‌‬ ‫براكه‌م هه‌وڵ ‌‬ ‫ی له‌گەڵ‬ ‫بــه‌اڵم ئــامــاد‌ه نیم سوڵح ‌‬ ‫ی‬ ‫ی كوشتن ‌‬ ‫بكه‌م‪ ،‬بۆی ‌ه ئێستا هه‌ڕه‌ش ‌ه ‌‬ ‫خــێــزانـه‌كـه‌م‌و القـه‌كــردنـی‌ كــوڕه‌كـه‌م‬ ‫لێده‌كه‌ن»‪.‬‬ ‫ی (‪،)2019/6/13‬‬ ‫ئــێــواره‌ی‌ رۆژ ‌‬ ‫به‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ زه‌وی‌‌و زار له‌نێوان‬

‫״با رێكخراوه‌كانی ژنان‬ ‫ناسنامه‌ی خۆیان ساغ‬ ‫بكه‌نه‌وه‌״‬

‫ی‬ ‫ی مام ‌‬ ‫دوو برادا‪( ،‬ه‪،‬ع) ته‌ق ‌ه له‌ماڵ ‌‬ ‫ی‬ ‫ده‌كــات‌و به‌هۆیه‌و‌ه كچه‌ ئامۆزاكه‌ ‌‬ ‫به‌ناوی‌(س‪،‬م) ده‌كوژرێت‪ ،‬سه‌باره‌ت‬ ‫ی‬ ‫ی ســكــااڵ له‌بنكه‌ ‌‬ ‫ب ـه‌تــۆمــاركــردن ـ ‌‬ ‫ی ئاماژ‌ه‬ ‫پۆلیس‪ ،‬مه‌حمود هه‌ڵشۆی ‌‬ ‫ی‬ ‫بۆ ئــه‌وه ‌ده‌كــات كه‌پێش كوشتن ‌‬ ‫ی‬ ‫كــچـه‌كـه‌ی‌ چـه‌نــدیــن جــار پۆلیس ‌‬ ‫ئــاگــاداركــردوه‌تــه‌وه‌‪ ،‬بــه‌اڵم پۆلیس‬ ‫داواكـــــه‌ی‌ ب ـه‌ه ـه‌نــد وه‌‌رنــه‌گــرتــوه‌و‬

‫ژن وەک سوبژەی‬ ‫شۆڕشی کۆمەاڵیەتی‬

‫ی پۆلیس‬ ‫ی بنكه‌ ‌‬ ‫ده‌ڵێت»به‌ڕێوه‌به‌ر ‌‬ ‫پێ‌ وتم بڕۆن باكێش ‌ه گه‌وره‌تر نه‌بێت‪،‬‬ ‫ی‬ ‫خۆتان رێك بكه‌ون»‪ ،‬وتیشی‌«دوا ‌‬ ‫ی پۆلیس‬ ‫ی كچه‌كه‌م‪ ،‬به‌ڕێوه‌به‌ر ‌‬ ‫كوژران ‌‬ ‫ی ته‌رمی‌ كچه‌كه‌م بوو‪،‬‬ ‫ی ناشتن ‌‬ ‫ئاماده‌ ‌‬ ‫رووم تێكردو پێم وت ئیسراحه‌تت‬ ‫كـــرد!؟»‪ ،‬ئاماژه‌شی‌ بۆ ئــه‌و‌ه كرد‬ ‫ی‬ ‫ی خانه‌نشینی ‌‬ ‫كــه‌بــراكــه‌ی‌ لــیــوا ‌‬ ‫ی‬ ‫ی باش ‌‬ ‫پێشمه‌رگه‌یه‌و پ ـه‌یــوه‌نــد ‌‬

‫دەستكەوتە‬ ‫یاساییەكانی ژنان‬ ‫لەدوای راپەڕینەوە‬

‫ی ئیداری‌‌و‬ ‫هه‌ی ‌ه له‌گه‌ڵ به‌رپرسان ‌‬ ‫ی هه‌یه‌‪ ،‬هه‌وڵی‌ ته‌واو‬ ‫حزبی‌‌و ئه‌گه‌ر ‌‬ ‫بــدات بۆ ده‌ربــازبــوون ـی‌ كــوڕه‌كـه‌ی‌‌و‬ ‫ده‌ڵــێــت» گه‌ربێت‌و حه‌قی‌ كچه‌كه‌م‬ ‫ی‬ ‫وه‌رنه‌گرم‪ ،‬له‌به‌رده‌م ئه‌و دادگایه‌ ‌‬ ‫سزای‌ ناعادیلی‌ داو‌ه ئاگر به‌رده‌ده‌م ‌ه‬ ‫ی‬ ‫ی خۆم‌و خێزانه‌كه‌م‌و كۆتای ‌‬ ‫جه‌سته‌ ‌‬ ‫به‌ژیانمان ده‌هێنین»‪.‬‬

‫״رەخنەو رێگرییەکان‬ ‫ناموەستێنن״‬

‫سەرووتار‪...‬‬ ‫(‪)8‬ی مارس بەرز نرخاندنی دەستكەوتەكانی‬ ‫بزووتنەوەی ژنان و هەڵوەستەیەك لە ئاست‬ ‫پاشەكشەی ئــەم بزووتنەوەیە لەباشووری‬ ‫كوردستان‪.‬‬ ‫رۆژی جیهانیی ژنان‪ ،‬بەرهەمی قۆناغەكانی‬ ‫خەباتی بزووتنەوەی ژنانە لەتەواوی جیهاندا‪،‬‬ ‫ئەم بزووتنەوەیە لەبەرەنجامی چەوساندنەوە‬ ‫سیاسی و ئابوری و كۆمەاڵیەتییەكانی سەر‬ ‫ژنــان سەرەتا بەشێوەیەكی خۆڕسكانە لە‬ ‫جیهاندا سەری هەڵدا‪ ،‬پاشان بەهۆی ئیرادەی‬ ‫ژنانی هەڵسوڕێنەرو خەباتكار لە جوڵەیەكی‬ ‫پەرت پەرت بووی دابەش بوو بەسەر جیهاندا‬ ‫بــووە بزووتنەوەیەكی بەهێز‪ ،‬كە كۆدەنگی‬ ‫لە نێوان ژنانی جیهاندا درووستكرد‪ ،‬ئەم‬ ‫دەنگانە تادەهات زۆرترو رووبەرێكی فراوانتری‬ ‫لەجیهاندا گــرتــەوەو بــووە بزووتنەوەیەكی‬ ‫بەهێزو رێپێوانی فراوان و كۆڕو كۆبوونەوە و‬ ‫كۆنفرانسی ئەنجامدا‪.‬‬ ‫ی كرێكار‬ ‫ی ژنــانـ ‌‬ ‫ل ـه‌ســاڵ ـی‌(‪ )1910‬كۆنگره‌ ‌‬ ‫ی جیهان‪،‬‬ ‫ی (‪ )17‬واڵت ‌‬ ‫به‌به‌شداری‌(‪ )100‬ژن ‌‬ ‫ی‬ ‫له‌دانیمارك به‌سترا‪ ،‬كه‌تێیدا چه‌ند بڕیارێك ‌‬ ‫ی ژنان ده‌رچوو‪ ،‬یه‌كێك‬ ‫گرنگ تایبه‌ت به‌ماف ‌‬ ‫ی مارس ‌ه وه‌ك‬ ‫ی (‪‌ )8‬‬ ‫له‌و بڕیاران ‌ه دیاریكردن ‌‬ ‫ی‬ ‫ی مارس ‌‬ ‫ی ژنــان‪ ،‬بۆ یه‌كه‌مجار ل ـه‌(‪‌ )8‬‬ ‫رۆژ ‌‬ ‫ی ژنان به‌رزنرخێندرا‪.‬‬ ‫ساڵی‌(‪ )1911‬رۆژ ‌‬ ‫لەساڵی (‪)1957‬دا نەتەوە یەكگرتووەكان‬ ‫هەنگاوی یەكەمی نا بۆ ناساندنی ئەم رۆژە‪،‬‬ ‫یەكەم ناونیشان بۆ بەرز نرخاندنی (‪)8‬ی‬ ‫مارس بریتی بوو لە شانازی بە رابردوو پالن‬ ‫بۆ داهاتوو بۆ دەستكەوتەكانی ژنان لەهەموو‬ ‫ئاستەكانی ئابوری و سیاسی و كۆمەاڵیەتی‬ ‫و باڵوكردنەوەی یەكسانی لەنێوان ژن و پیاو‬ ‫لەئەرك و مافدا‪.‬‬ ‫لەو مێژووە بەدواوە‪ ،‬ژنان لەتەواوی جیهاندا‬ ‫رۆژی (‪)8‬ی مارس وەك مێژوویەكی پرشنگدار‬ ‫یاد دەكەنەوە‪ ،‬ئێمەی ژنانیش لەباشووری‬ ‫كوردستان دوای راپەڕینی ساڵی (‪،)1991‬‬ ‫ئازاد كردنی باشووری كوردستان لە حوكمی‬ ‫دیكتاتۆری‪ ،‬رۆژی (‪ )8‬مارس وەك رۆژی ژنان‬ ‫یاد دەكرێتەوە‪ .‬لەم یادەدا دەستكەوتە یاسایی‬ ‫و كۆمەاڵیەتییەكانی ژنان بەرز دەنرخێنرێت‬ ‫و نەخشەی كاری ئایندەش دادەنرێت‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەوەی پێویستە لە (‪)8‬ی مارسی ئەمساڵدا‬ ‫بوترێت ئــەوەیــە‪ ،‬كــە بــزووتــنــەوەی ژنــان‬ ‫لەهەرێمی كوردستان كە خەریك بوو هەنگاوی‬ ‫جدی دەنــاو چەند دەستكەوتێكی بەدەست‬ ‫هێنا‪ ،‬لەئێستادا بەهۆكاری خودی و بابەتی‬ ‫ئەم بزووتنەوەیە بەقۆناغێكی نائومێدی قوڵدا‬ ‫تێدەپەڕێت و لەپاشەكشەدایە‪ ،‬كەگرنگە‬ ‫لەالیەن خەباتكارانی راستەقینەی ژنانەوە ئەم‬ ‫دۆخە بەهەند وەربگیرێت و كاری جدی بكرێت‬ ‫بۆ دووبارە بەهێزكردنەوەی بزووتنەوەی ژنان و‬ ‫دەرهێنانی لەقەیرانی بێناسنامەیی‪.‬‬


‫یەکشەممە | ‪٢٠٢١/٣/٨‬‬

‫چاپکراوێکی تایبەتە بە ‪٨‬ـی مارس‬

‫״با رێكخراوه‌كانی ژنان ناسنامه‌ی خۆیان ساغ بكه‌نه‌وه‌״‬ ‫ئا‪ :‬رووناك فەره‌ج‬ ‫زیندان‌و هه‌یئه‌ی عامه‌‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی‬ ‫كاره‌با‌و هه‌ڵواسین‪ ،‬نه‌یان توانی نهێنی‬ ‫خه‌باتی پـێ‌ بدركێنن‪ ،‬ئ ـه‌و له‌گه‌ڵ‬ ‫(نه‌رمین)ی هاوڕێی‌و شه‌ش پێشمه‌رگه‌ی‬ ‫نه‌به‌رد له‌گه‌ڕه‌كی حاجی ئاوا‪ ،‬رووبه‌ڕوی‬ ‫مه‌فره‌زه‌كانی رژێمی به‌عس جه‌نگاون‪،‬‬ ‫دواتر ئه‌و رووبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌ به‌(داستانی‬ ‫گه‌ڕه‌كی حاجی ئاوا) ناسێنرا‪.‬‬ ‫رێزان عومه‌ر شێخ مسته‌فا‪ ،‬كه‌له‌زیندان‬ ‫به‌(فریشته‌)‌و له‌شاخیش په‌یمانی‬ ‫ئیزگه‌(په‌یمانی گه‌لی كوردستان)‬ ‫ناسراوه‌‪ ،‬كاتێك خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی‬ ‫ئاوێته‌ به‌رۆحی ده‌بێت‪ ،‬ئیدی هیچ‬ ‫شتێك نیه‌ بتوانێت په‌یمان بوه‌ستێنێت‌و‬ ‫ده‌بێته‌ خه‌باتگێڕێكی سه‌رسه‌ختی‬ ‫رێكخستن‌و بزوتنه‌وه‌ی ئازادی خوازی‬ ‫كوردستان‪ ،‬كاتێكیش (مالزم محسن)‬ ‫لــه‌گــه‌ڵ هــاوڕێــكــه‌ی ده‌ســتــگــیــریــان‬ ‫ده‌كـــات‪ ،‬ب ـه‌وپ ـه‌ڕی وره‌و گڕوتینه‌وه‌‬ ‫دان به‌خۆیاندا ده‌گــرن‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی‬ ‫زیندان‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی ناتوانن‬ ‫نهێنیان پێ‌ بدركێنێت‪ ،‬په‌یمان له‌م‬ ‫چاوپێكه‌وتنه‌یدا بۆ رێوان‪ ،‬ئاماژه‌ بۆ‬ ‫رۆڵ‌و پێگه‌ی ژن ده‌كات له‌شاخ‪ ،‬پێی‬ ‫وایه‌ ئه‌و رۆژانه‌ به‌ها‌و رۆڵی ژن زیاتر‬ ‫بوو‪ ،‬هاوكات تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر رۆڵی‬ ‫رێكخراوه‌كانی ژنان‌و ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان‬ ‫ئاڕاسته‌ ده‌كات كه‌پێویسته‌ ناسنامه‌ی‬ ‫خۆیان ساغ بكه‌نه‌وه‌‪.‬‬ ‫ روونــاك‪ :‬لەتەمەنی هەرزەكارییەوە‬‫بەشداریی خەباتت كردووە بۆ ئازادی‪،‬‬ ‫وەك ژنێك ئایا ستەمەكانی سەر ژنان‬ ‫پاڵنەری سەرەكی بوون یان ستەمی‬ ‫نەتەوایەتی؟‪.‬‬ ‫رێزان‪ :‬لەو كاتەوە كە خۆم ناسیوەو‬‫رەش و سپیم لێك جیاكردوەتەوە‪،‬‬ ‫هەستم بــەئــازاری ژن بــوون كــردووە‪،‬‬ ‫بە تایبەت لەبەر ئــەوەی لە خێزان‬ ‫و دەوروبــەرەكــەمــدا زۆربــەیــان كاری‬ ‫سیاسیاین دەكــــرد‪ ،‬ئـــەوەش رێگە‬ ‫خۆشكەر بوو بۆ تێگەیشتن لەكێشەو‬ ‫گرفتەكان‪.‬‬

‫داوای پاكیزەیی‬ ‫لەحیزبەكانی‬ ‫دەسەاڵت‬ ‫دەكەن و خۆیان‬ ‫لە لیخنترین‬ ‫شوێنی‬ ‫زەلكاوەكەدا‬ ‫ماسی‬ ‫مردارەوەبوو‬ ‫دەگرن‬

‫روونــاك‪ :‬لەناو حیزبێكی ماركسی‬‫لیلینی خەباتت كـــردووە‪ ،‬دەكرێت‬ ‫بزانین جێگەو پێگەی ژن چۆن بوو؟‪.‬‬ ‫رێـــــــزان‪ :‬كــاتــێــك چــویــنــە نــاو‬‫رێكخستنەكانی كۆمەڵەی ماركسی‬ ‫لیلینی‪ ،‬هێندەی چەپێكی گۆشكراوی‬ ‫مەسەلە چینایەتی و نەتەوایەتییەكان‬ ‫بوین‪ ،‬هێندە سەرقاڵی گرفتی ژن‬ ‫بوون نەبوین‪ ،‬لەراستیدا كۆمەڵەی‬ ‫ئەوێ رۆژێك كاری بۆ تۆخكردنەوەی‬ ‫گرفتی ژن نەدەكرد‪ ،‬بگرە هەمووان‬ ‫شۆڕشگێڕانە كــارمــان دەك ــرد‪ ،‬ئەو‬ ‫ســەردەمــە هــەمــووان ســەربــازی بێ‬ ‫ناوونیشان بوین‪ ،‬بە رۆژانەی ئەندام‬ ‫و دۆستەكان و بەپیتاك كۆمەڵەمان‬ ‫دەبرد بەڕێوە‪ ،‬ناسنامە گەورەكەمان‬ ‫خەبات بوو لە دژی چەوساندنەوە‪،‬‬ ‫جێگەو پێگەی ئێمە وەك كچان‬ ‫گەلێك پارێزراو بوو‪ ،‬چونكە بەهۆی‬ ‫ژن بوونمانەوە گەلێك كار بۆ ئێمە‬ ‫ئاسان تر ئەنجامدەدرا ‪.‬‬ ‫روونـــــاك‪ :‬بــەڕێــزتــان پێگەی ژن‬‫لەخەباتی نەتەوایەتیدا (خەباتی‬ ‫شاخ) بەگرنگ دەبینن؟‪.‬‬ ‫رێــزان‪ :‬خەباتی ژنان لەشاخ وەك‬‫خــودی ژن‪ ،‬گەر لەمیدیاوە بیبینی‬

‫نزیك بــوو لەسفر‪ ،‬بــەاڵم لەواقعی‬ ‫حاڵدا ژن هەڵسوڕێنەرو بزوێنەری‬ ‫تـــەواوی بــزاوتــەكــانــە‪ ،‬جگە لــەوەی‬ ‫كە لەرێكخستنە نهێنییەكاندا هەر‬ ‫كارێكی پێ بسپێردرایە دەیكرد‪،‬‬ ‫بێجگە لەمە ژن پێشمەرگەش بوو‪،‬‬ ‫لەزیندانەكانیشدا بەرگەی ئەشكەنجەی‬ ‫دەگرت‪ ،‬هاوكات دایكە‪ ،‬منداڵەكانی‬ ‫دەنێرێتە بۆتەی خەباتەوە‪ ،‬لەهەر‬ ‫كاتێكی شەودا پێشمەرگە لەدەرگای‬ ‫دەدا سازو ئامادە نان و چاییەكەیان‬ ‫لەبەردەمدا دادەنایت‪ ،‬ئەوە دایكان و‬ ‫خوشكان بوون نامەو بەیاننامەكانیان‬ ‫لەشاخەوە دەبــردەوە بۆشار‪ ،‬ئەوان‬ ‫بوون جەرگیان دەسووتا‪ ،‬ژنان بوون‬ ‫تەواوی زیندانەكان دەگەڕان بەدوای‬ ‫براو كوڕو هاوسەرەكانیاندا‪ ،‬ئیهانە‬ ‫دەكـــران‪ ،‬لێیان دەدرا‪ ،‬بــەاڵم گەر‬ ‫ئێوە لەمیدیاوە سەیربكەن دەوری ژن‬ ‫لەشاخ و شار سفربوو‪ ،‬ئەمە لە كاتێكدا‬ ‫لەپشت هەر كارێكی شوڕشگێڕییەوە‬ ‫چەندین دایك و خوشك و هاوسەر‬ ‫هەبوو‪.‬‬ ‫رووناك‪ :‬بزووتنەوەی ژنان لەباشووری‬‫كوردستان چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟‬ ‫‪ -‬رێزان‪ :‬من لەو كەسانەم كە هێندەی‬

‫بـــڕوام بەخەباتی دەســتــە جەمعی‬ ‫مرۆڤەكان هەیە‪ ،‬هێندە الیەنگرێكی‬ ‫سەرسەختی فیمنیست نیم‪ ،‬لەگەنجیمدا‬ ‫گەلێك بڕوام بە خەباتی ژنان و رۆژو‬ ‫جەژنی ژنان هەبوو‪ ،‬لەشاخ لەگەڵ‬ ‫زۆرێك لەهاوڕێ پێشمەرگەكانم لەگەڵ‬ ‫یەك توند دەبوینەوە لەسەر كێشەی‬ ‫ژنان‪ ،‬بەاڵم ئێستاو پاش ئەزموونێكی‬ ‫زۆری ژیان تێ دەگەم كە ئەو رۆژانە‬ ‫ژن رێز وبەهای لە ئێستا زۆر زیاتر‬ ‫بوو‪ ،‬ژن بۆ خۆی سیمبول بوو بێ‬ ‫میدیا‪ ،‬بێ رێكخراوێكی ژنانەو دوور‬ ‫لەهات و هــاواری شێڵتەری ژنــان و‬ ‫سەدان رێكخراو كە داكۆكی لەمافی ژن‬ ‫دەكەن‪ ،‬كەچی هەموو رۆژێك هەواڵی‬ ‫خوێن و رەوكــردنــی ژنــان زەمین و‬ ‫ئاسمان دەهەژێنێت‪ ،‬نازانم ئەم هەموو‬ ‫رێكخراوە حیزبی و فیمنستی و چەپی‬ ‫و‪ ....‬هتد چی دەكـــەن؟‪ ،‬سااڵنی‬ ‫حەفتاكان تەنها رێكخراوی (لەیال‬ ‫قاسم) هەبوو ئەوانیش سەرقاڵی‬ ‫دژایەتیی بەعس بوون‪ ،‬ئەو كێشانەی‬ ‫ئەمڕۆ ئێجگار كەم و ناچیز بوون‪ ،‬هەر‬ ‫بۆیە پێشنیاری من بۆ رێكخراوی ژنان‬ ‫ئەوەیە جارێک ناسنامەی خۆیان ساغ‬ ‫بكەنەوە‪ ،‬با دووربكەونەوە لەجەنجاڵی‬

‫و پۆخڵی مومارەسە حیزبییەكان‪،‬‬ ‫گــەر خــەبــات بــۆ ژن دەكـــەن ئــەوە‬ ‫خەبات نیە‪ ،‬بازرگانییە بە رۆحی‬ ‫هــــەزاران كچی گــەنــجــەوە‪ ،‬داوای‬ ‫پاكیزەیی لەحیزبەكانی دەســەاڵت‬ ‫دەكەن و خۆیان لە لیخنترین شوێنی‬ ‫زەلــكــاوەكــەدا ماسی مــردارەوەبــوو‬ ‫دەگــرن‪ ،‬بــەداخــەوە گەورەیی ژن و‬ ‫دەریای قوڵ وبێ بنی میهرەبانی ژنیان‬ ‫خستوەتە ژێــر پرسیارەوە‪ ،‬رەنگە‬ ‫وەاڵمەكانم بۆ ئێوە كەمێك توند بێت‬ ‫یان چاوەڕوانیتان جۆرێكی دی بوبێت‪،‬‬ ‫بــەاڵم ئەمە بیركردنەوەكانی منە‪،‬‬ ‫دەمێكە خۆم لەهەموو دۆگمایەكی‬ ‫حیزبی وجیاكردنەوەیەكی جێندەری‬ ‫پاكژكردوەتەوە‪ ،‬من مرۆڤم و هەرچیم‬ ‫كردووە بۆ ئەوە بووە كە بەمرۆڤی‬ ‫بمێنمەوە‪ ،‬رێــكــەوتــی ژنگەلێكم‬ ‫كردووە لەژیانمدا بەناوی خەبات و‬ ‫فیمینستەوە كاریان كردووە‪ ،‬لەهەزار‬ ‫پیاوی خێڵەكی پیاوانەتر بیریان‬ ‫كــردوەتــەوە‪ ،‬بە ووشــەی (پیاوانە)‬ ‫من وەك دەستەواژەیەكی جنێوئاسا‬ ‫بەكاری دێنم‪ ،‬كە بە یەكێك دەوترێت‬ ‫پیاوانە مانای لەخەسڵەت و بەها‬ ‫مرۆییەكان شۆراوەتەوە‪.‬‬

‫چیرۆكی ژنێك ته‌نیایی‌و دابڕان چۆكی پێدا نه‌دا‬ ‫ئا‪ :‬شه‌ده‌‬ ‫ئه‌نجامی پشكنینی دووگیانیه‌كه‌ی‬ ‫بــه‌ده‌ســتــی چــه‌پــیــه‌وه‌ گــرتــبــوو‪،‬‬ ‫مۆبایله‌كه‌شی به‌ده‌ستی راستیه‌وه‌‪،‬‬ ‫لــه‌بــیــری ئــــه‌وه‌دابــــوو زه‌نــــگ بۆ‬ ‫هاوسه‌ره‌كه‌ی بــدات‌و مــژده‌ی هاتنی‬ ‫ێ بدات‪ ،‬به‌اڵم دوو دڵ‬ ‫منداڵی دووه‌می پ ‌‬ ‫بوو له‌وه‌ی‪ ،‬ئه‌و هه‌واڵه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‬ ‫دڵخۆش ده‌كــات یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌‪،‬‬ ‫زه‌نگی مۆبایله‌كه‌ی بیری ده‌پچڕێنێت‬ ‫به‌هه‌واڵێك ته‌زو ئاسا به‌گوێچه‌كه‌كانیدا‬ ‫تێپه‌ڕ ده‌بــێــت‪ ،‬كه‌ئه‌ویش هه‌واڵی‬ ‫رفــانــدنــی هــاوس ـه‌ره‌ك ـه‌تــی لـه‌الیـه‌ن‬ ‫گروپێكی چه‌كداره‌وه‌‪ ،‬سۆما به‌بیستنی‬ ‫ئـه‌م هـه‌واڵـه‌ شــۆك ده‌بــێـت‌و ده‌ست‬ ‫به‌جێ‌ له‌هۆش خۆی ده‌چێت‪ ،‬دوای‬ ‫ئه‌وه‌ی هۆشی دێته‌وه‌ به‌رده‌وام له‌بیری‬ ‫ئه‌وه‌دایه‌ ئه‌مه‌ ده‌ستپێكی ژیانێكی پڕ‬ ‫مه‌ینه‌ت‌و نیگه‌رانی ده‌بێت‪.‬‬ ‫سۆما ژنێكی هه‌ڵه‌بجه‌یی ته‌مه‌ن(‪)49‬‬ ‫ساڵه‌‪ ،‬ماوه‌ی(‪)16‬ساڵه‌ فه‌رمانبه‌ری‬ ‫یه‌كێك له‌دایه‌نگه‌كانی شاری سلێمانیه‌‪،‬‬ ‫ئه‌و ژنێكی ئه‌سمه‌ری چاوو برۆ ره‌شی‬ ‫رووخۆشی زمــان شیرینه‌‪ ،‬هه‌میشه‌‬ ‫وشــه‌ی گیانه‌كه‌م له‌سه‌رده‌میه‌تی‬

‫ته‌نانه‌ت له‌وكاتانه‌شدا كه‌زۆر بێتاقه‌ت‌و‬ ‫نیگه‌رانه‌‪ ،‬ئه‌و له‌سه‌رگوزشته‌كه‌یدا‬ ‫رووداو كێشه‌ی زۆرهه‌ن‪ ،‬هه‌رئه‌مه‌ش‬ ‫وایــكــردووه‌ بـــاوه‌ش بۆهه‌ركه‌سێك‬ ‫بكاته‌وه‌ كه‌پێویستی پێی ده‌بێت‪.‬‬ ‫چـــوارده‌ ســاڵ پێش ئێستا‪ ،‬سۆما‬ ‫له‌ته‌مه‌نی (‪)35‬ساڵیدا‪ ،‬به‌رێكه‌وت‬ ‫كــوڕێــك ب ـه‌نــاوی فـــاورق كه‌پیشه‌ی‬ ‫شۆفێری نێوان شاری به‌غداو سلێمانی‬ ‫ده‌كــات ده‌ناسێت‪ ،‬دوای ماوه‌یه‌كی‬ ‫كـه‌م له‌یه‌كترناسینیان بــڕیــارده‌دات‬ ‫هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكات‪ ،‬ئه‌گه‌رچی‬ ‫خێزانه‌كه‌ی سۆما ئه‌م بڕیاره‌یان به‌دڵ‬ ‫نابێت‪ ،‬له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابنه‌ رێگر‬ ‫له‌به‌رده‌م هاوسه‌رگیریه‌كه‌یاندا‪.‬‬ ‫سۆما به‌كۆمه‌ڵێك هیواو ئومێدی‬ ‫جـــوانـــه‌وه‌ بــۆ ژیــانــی داهـــاتـــووی‬ ‫هاوسه‌رگیری ده‌كــات‪ ،‬ب ـه‌اڵم ته‌نها‬ ‫دوای سێ‌ رۆژ له‌هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی‬ ‫بۆی ئاشكرا ده‌بێت كه‌هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‬ ‫هه‌ڵه‌بووه‌‪ ،‬بۆیه‌ هه‌وڵی خۆگونجاندن‬ ‫ده‌دات لــه‌بــه‌رئــه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی‬ ‫خــــۆی بـــــووه‌‌و هــاوســه‌ره‌كــه‌شــی‬ ‫خۆشویستوه‌‪ ،‬دوای چه‌ند مانگێك‬ ‫له‌هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان سۆما دوو‬ ‫گیان ده‌بێت‪ ،‬ئه‌مه‌ش زۆر خۆشحاڵی‬ ‫ده‌كــات‪ ،‬چونكه‌ پێی وای ـه‌ هه‌واڵی‬

‫دووگــیــان بــوونــی ده‌بــێــتـه‌ خاڵێك‬ ‫بۆچاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان خۆی‌و‬ ‫هــاوسـه‌ره‌كـه‌ی‪ ،‬وه‌ك باسی ده‌كــات‬ ‫هه‌رگیز ئه‌وچركه‌ساته‌ی له‌یاد ناچێت‬ ‫كه‌هه‌واڵی دووگیانبونه‌كه‌ی به‌فاروق‬ ‫راگه‌یاندووه‌‌و وتی»زۆر به‌دڵخۆشیه‌وه‌‬ ‫وتم فاروق ده‌بیته‌ باوك‪ ،‬به‌اڵم ئه‌و‬ ‫منی توشی شۆك كــردو راشكاوانه‌‬ ‫رووی تێكردم‌و ووتی من مناڵم بۆچیه‌‪،‬‬ ‫له‌خۆت بێزارم ئێستا منداڵه‌كه‌ت»‪،‬‬ ‫وتیشی»كاتێك كوڕه‌كه‌م له‌دایك بوو‪،‬‬ ‫هیچ هه‌ستێكی بۆمناڵه‌كه‌ نه‌بوو‪،‬‬ ‫ته‌نانه‌ت خۆشم ناوم نا نالی»‪.‬‬ ‫دوای ئه‌وه‌ی نالی پێ ده‌نێته‌ ساڵی‬ ‫دووه‌مــی ته‌مه‌نیه‌وه‌‪ ،‬فاروقی باوكی‬ ‫بــڕیــاری سـه‌فـه‌ركــردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی‬ ‫واڵت ده‌دات‪ ،‬دوای تێپه‌ڕبوونی حه‌وت‬ ‫ساڵ‪ ،‬سۆما له‌چاوه‌ڕوانی نیگه‌ران‌و‬ ‫بێزارده‌بێت‌و هانا بۆ خێزانه‌كه‌ی‬ ‫ده‌بـــات‌و وتــی»خــێــزانـه‌كـه‌م توانیان‬ ‫قه‌ناعه‌ت به‌فاروق بكه‌ن‪ ،‬بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ‬ ‫كوردستان‌و پێكه‌وه‌ بژین»‪.‬‬ ‫فاروق به‌گیرفانی به‌تاڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌‪،‬‬ ‫به‌اڵم دێته‌وه‌ سه‌رماڵی ئاماده‌‌و پاره‌ی‬ ‫نوستووی سۆما كه‌به‌درێژای ئه‌و حه‌وت‬ ‫ساڵه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی جێ‌ هێشتوه‌‬ ‫بڕێكی موچه‌كه‌ی پاشه‌كه‌وت كردووه‌‌و‬

‫ده‌ڵێت»كاتێك هاته‌وه‌ كوڕه‌كه‌م ببو‌ه‬ ‫‪9‬ســاڵ‪ ،‬ماڵ‌و ناوماڵم پێكه‌وه‌ نابوو‬ ‫ته‌نانه‌ت پــاره‌ی نوستوشم هه‌بوو»‪،‬‬ ‫وتیشی»پاره‌كه‌م خسته‌ به‌رده‌ست بۆ‬ ‫ئه‌وه‌ی كارێكی پێوه‌ بكات‪ ،‬ئه‌ویش‬ ‫ئۆتۆمبێلێكی تاكسی پێ‌ كڕی»‪ ،‬دوای‬ ‫كڕینی ئۆتۆمبێل فاروق ده‌گه‌ڕێته‌وه‌‬ ‫سه‌ركاری پێشووی كه‌هاتوچۆی نێوان‬ ‫سلێمانی_به‌غدایه‌‪.‬‬ ‫ئه‌و رۆژه‌ی سۆما پشكنینی دووگیانی‬ ‫ده‌كات‪ ،‬بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌دووگیانه‌‬ ‫به‌منداڵی دووه‌میه‌وه‌‪ ،‬كۆتا رۆژ ده‌بێت‬ ‫هاوسه‌ره‌كه‌ی تێدا بینبێت‪ ،‬له‌وكاته‌وه‌‬ ‫تائه‌مڕۆ پێنچ ساڵی تــه‌واوه‌ فاروق‬ ‫رۆشــتــوه‌و ن ـه‌گ ـه‌ڕاوه‌ت ـه‌وه‌‌و ته‌نانه‌ت‬ ‫نه‌یزانی بۆ جاری دووه‌م ده‌بێت ‌ه باوك‪،‬‬ ‫وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ی خۆی فاروق‬ ‫له‌به‌ره‌به‌یانێكی زوودا ب ـه‌ره‌و به‌غدا‬ ‫به‌ڕێ‌ ده‌كه‌وێت‌و كاتێك ده‌گاته‌ به‌غدا‪،‬‬ ‫له‌گه‌ڵ هاوڕێ‌ شۆفێره‌كانیدا سه‌ردانی‬ ‫ئه‌و هۆتێله‌ ده‌كه‌ن كه‌بۆحه‌وانه‌وه‌ لێی‬ ‫ده‌مێننه‌وه‌‪ ،‬له‌نیوه‌ی شه‌ودا ژماره‌یه‌ك‬ ‫چه‌كداری نه‌ناسراو هه‌ڵده‌كوتنه‌سه‌ر‬ ‫هوتێله‌كه‌‪ ،‬فاروق‌و هاوڕێیه‌كی ده‌ست‌و‬ ‫چاوبه‌ستراو ده‌كه‌ن‌و ده‌یانبه‌ن له‌گه‌ڵ‬ ‫خۆیانداو به‌شۆفێره‌كانی دیكه‌ی ناو‬ ‫هۆتێله‌كه‌ش ده‌ڵێن «كه‌س سۆراغی‬

‫فــاروق نه‌كات له‌ئێستاوه‌ به‌مردووی‬ ‫دانێن»‪.‬‬ ‫سۆما به‌ده‌م گریان‌و فرمێسك رشتنه‌وه‌‬ ‫بۆ بێ‌ سه‌روشوێنكردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی‌و‬ ‫ده‌ســت به‌جێ‌ هه‌واڵی دووگیانبونی‬ ‫راده‌گه‌ێنێت‌و وتی»به‌خه‌زورمم وت‬ ‫دووگیانم‌و ویستومه‌ به‌فاورق بڵێم پێی‬ ‫رانه‌گه‌یشتم»‪ ،‬ئه‌و ده‌مێك فرمێسكی‬ ‫بۆ نالی بێ‌ نــازه‌ك ـه‌ی‌و ده‌مێك بۆ‬ ‫كۆرپه‌كه‌ی ناوسكی‌و ده‌مێكیش بۆ‬ ‫ئ ـه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی كـه‌بــووه‌ هۆی‬ ‫وێرانبوونی ژیانی ده‌ڕشــت‪9 ،‬مانگ‬ ‫تێده‌په‌ڕێت‌و بۆ جاری دووه‌م ده‌بێته‌‬ ‫دایكی كوڕێكی ئه‌سمه‌ری چاو ره‌ش‬ ‫كه‌چاوه‌كانی به‌ته‌واوی له‌چاوی باوكی‬ ‫ده‌چێت‪ ،‬به‌دڵێكی شــكــاوه‌وه‌ ناوی‬ ‫منداڵه‌ بێ‌ باوكه‌كه‌ی ده‌نێت خه‌اڵت‪.‬‬ ‫ئـــــه‌رك‌و بــه‌ربــرســیــارێــتــی ســۆمــا‬ ‫له‌به‌خێوكردنی منداڵه‌كانی‌و خه‌رجی‌و‬ ‫كرێی خانوو زیاد ده‌كات‪ ،‬بۆئه‌مه‌ش‬ ‫لـه‌گـه‌ڵ هاوڕێیه‌كیدا بیر له‌دانانی‬ ‫دوكــانــێــكــی فرۆشتنی كــه‌ل‌وپــه‌ل‌و‬ ‫پــێــداویــســتــی نــاومــاڵ ده‌كـــاتـــه‌وه‌‌و‬ ‫ده‌ڵێت»به‌دانانی دوكانه‌كه‌‌و زۆر ژیانم‬ ‫گۆڕا‪ ،‬ده‌توانم بڵێم ئه‌م كاره‌م وایكرد‬ ‫زۆر متمانه‌م به‌خۆم هه‌بێت‌و ده‌توانم‬ ‫بژێوی ژیانی خۆم‌و منداڵه‌كانمی پێ‌‬

‫دابین بكه‌م»‪ ،‬باس ل ـه‌وه‌ش ده‌كات‬ ‫ك ـه‌ت ـه‌واوی كاته‌كانی دابه‌شكردوه‌‬ ‫به‌سه‌ر كاره‌كانیدا‪ ،‬ناچاره‌ رۆژان ـه‌‬ ‫له‌كاتژمێر شه‌شی به‌یانیه‌وه‌ له‌خه‌و‬ ‫رابێت‪ ،‬بۆئه‌وه‌ی خواردنی ئه‌و رۆژه‌‬ ‫بۆ منداڵه‌كانی ئاماده‌بكات‌و بچێته‌‬ ‫ده‌وامـــه‌كـــه‌ی‪ ،‬ده‌ڵــێــت»ك ـه‌ لـــه‌ده‌وام‬ ‫دێمه‌وه‌ به‌په‌له‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانم‬ ‫نانێك ده‌خۆین‌و من ده‌چمه‌ دوكان تا‬ ‫دوازده‌ی شه‌و سه‌رقاڵی كارده‌بم»‪.‬‬ ‫ئ ـه‌و بــه‌زه‌رده‌خــه‌نــه‌وه‌ كۆتا قسه‌ی‬ ‫خــۆی كــردو وتی»هێنده‌ په‌یوه‌ندیم‬ ‫باشه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێی‌و مشته‌ریه‌كانمدا‪،‬‬ ‫هه‌ندێكجار سكااڵی دڵیان الی من‬ ‫ده‌كه‌ن‪ ،‬ئه‌وه‌ش زۆر دڵ خۆشم ئه‌كات‪،‬‬ ‫چونكه‌ پێم وای ـه‌ متمانه‌یان پێمه‌‌و‬ ‫ده‌زانن ژنێكی به‌هێزم»‪ ،‬وتیشی»هیچ‬ ‫شتێك م ـه‌حــاڵ نــیـه‌‪ ،‬هیچ شتێك‬ ‫به‌ربه‌ست نیه‌ له‌به‌رده‌م هه‌ستانه‌وه‌ بۆ‬ ‫ژیان‪ ،‬منێك ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌م‬ ‫هاته‌رێ‌ توانیم هه‌موشی تێپه‌ڕێنم‪،‬‬ ‫ده‌ستم به‌ژیان كــردوه‌ت ـه‌وه‌‌و هه‌ست‬ ‫ده‌ك ـه‌م منداڵه‌كانیشم هێز له‌منه‌وه‌‬ ‫وه‌رده‌گرن»‪.‬‬ ‫تێبینی‪:‬‬ ‫ناوی كاراكته‌ره‌كان خوازراون‬


‫یەکشەممە | ‪٢٠٢١/٣/٨‬‬

‫چاپکراوێکی تایبەتە بە ‪٨‬ـی مارس‬

‫ژن وەک سوبژەی شۆڕشی کۆمەاڵیەتی‬

‫کەژاڵ نوری‬ ‫لـــەمـــاوەی رابــــــــوردوودا لــە تــۆڕە‬ ‫کۆمەاڵیەتییەکان بابەتێک بــوو بە‬ ‫رۆژەفــــی گــەرمــی خــەڵــک کــە ئایا‬ ‫کاری نێوماڵ بۆ ژنان شانازییە یان‬ ‫کۆیالیەتی؟‬ ‫لە راستیدا ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ‬ ‫کۆنتێکستە مێژووییەکەی ئەرکەکانی‬ ‫تــاک لــە کــۆمــەڵــگــەدا‪ ،‬ئـــەوا بۆمان‬ ‫دەردەکەوێت کە نە کۆیالیەتییە و نە‬ ‫شانازیی‪ ،‬بەڵکو بەتەواوی کۆنسێپتێکی‬ ‫ئەخالقییە کــە بــەدرێــژایــی مێژووی‬ ‫مرۆڤایەتی وەکــو دیسپلینی خۆ بە‬ ‫رێکخستن کردنی ژیانی رۆژانەی گروپی‬ ‫کالنەکان‪ ،‬کەلە سیاقە زمانەوانیەکەی‬ ‫ئەمڕۆدا دامەزراوەی خێزان جێگەی ئەو‬ ‫دەستەواژەیەی گرتۆتەوە‪ ،‬هاتووە‪.‬‬ ‫ئێمەی مرۆڤ لە ئێستادا لەنێوان سێ‬ ‫سروشتدا دەژیــن‪ ،‬سروشتی یەکەم‪-‬‬ ‫سروشتی گــەردوونــی و کۆمەڵگەی‬ ‫کەیهانییە کە کۆمەڵەی کاکێشانە‪.‬‬ ‫سروشتی دووەم‪ -‬سروشتی بایۆلۆژیکی‬ ‫کۆمەڵگەی مرۆڤایەتییە‪ .‬سروشتی‬ ‫سێیەم‪ -‬کۆنفلێکت و بەریەک کەوتن‬ ‫و کــۆبــوونــەوەی سروشتی دووەمــە‬ ‫لەناو سروشتی یەکەمدا‪ ،‬کە مرۆڤ‬ ‫بە پێشەنگایەتی دایــک لەداهێنانی‬ ‫شارستانیەتەکاندا دروستی کردووە‪.‬‬ ‫وەک دەزانین سرووشتی گەردوونی‬ ‫(کۆمەڵگەی کەیهانی) کــە بەپێی‬ ‫بــیــردۆزی کــوانــتــەم‪ ،‬لــە تەقینەوە‬ ‫گــەورەکــەوە دروســت بــووە‪ .‬زانست‬ ‫دەڵێت ئەو تەقینەوەیە‪ ،‬هەتا ئێستاش‬ ‫هــەر بــەردەوامــی هەیە‪ ،‬بــەاڵم لەنێو‬ ‫منداڵدانی دایکدا بەشێوازی دروست‬ ‫بوونی کۆرپەلە لە کرداری زۆربووندا‪،‬‬ ‫کەوایە بەگەواهی دانی زانست‪ ،‬دایک‬ ‫کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی خوڵقاندووەو‬ ‫بەپێی سەرچاوە مێژووییەکانیش لەسەر‬

‫ڕەوڕەوەی مێژوو‪ ،‬هەر ئەم دایکە کە‬ ‫زاوزێی کردووە سەرپەرشتی مانەوە و‬ ‫گەشەپێدانی کۆرپەکەی کردووە و تا‬ ‫رۆژانی ئەمڕۆش بەردەوامە لەکۆمەڵگە‬ ‫سەرەتاییەکاییدا ‪.‬‬ ‫بەپێی فاکتە زانستییەکان‪ ،‬مێژووناسان‬ ‫و ئارکۆلۆژیستەکان بە بــەردەوامــی‬ ‫شوێنەواری مرۆڤی سەرەتایی کۆن‬ ‫دەدۆزنــەوە و بۆیان دەردەکەوێت کە‬ ‫مێژووی مرۆڤایەتی زۆر لەوە کۆنترە کە‬ ‫تائێستا باس کراوە و بە ئێمە گەیشتووە‪.‬‬ ‫تەواوی ئایینە ئیبراهیمیەکان‪ ،‬مێژووی‬ ‫پەیدابوونی مرۆڤایەتی دەگەڕێننەوە‬ ‫بۆ پێنج بۆ شەش هــەزار ساڵ پێش‬ ‫ئێستا‪ ،‬کە لــەدوای ئادەمەوە کە لە‬ ‫قوڕ درووستکراوە‪ ،‬ژنیش لە پەراسوی‬ ‫چەپی ئــادەم درووستکراوەو خوا بۆ‬ ‫خۆشگوزەرانی ئادەم بەدیهێناوە‪ ،‬بەاڵم‬

‫کەسیی کە پێیان وتــراوە کالنەکان‪،‬‬ ‫لە میزۆپۆتامیای ژوورو کەدەکاتە‬ ‫نــاوچــە شاخاوییــەکانی زاگــرۆس‬ ‫لــە ئەشکەوتەکانی کــوردســتــانــدا‪،‬‬ ‫هــەردوو چاخی پاڵ ئۆلۆتیک و سام‬ ‫ئۆلۆتیکیان تێپەڕاندووە‪ ،‬دواتر لەچاخی‬ ‫نیوئۆلۆتیکدا بە پێشەنگایەتی دایک‬ ‫ئــەم کالنانە هاتوونەتە دەشتەکان‬ ‫لەشێوەی قەبیلەدا نیشتەجێ بوون‪،‬‬ ‫لــە نوێترین دۆزیـــنـــەوەی خۆیاندا‬ ‫ئــارکــۆلــۆژیــســتــەکــان گــونــدی تــەل‬ ‫خەلەفیان لەرۆژئاوای کوردستان سەر‬ ‫بە سەرێکانی دۆزییەوە کە شوێنەواری‬ ‫کــاســە و کــەوچــکــی مــرۆڤــی چاخی‬ ‫نیۆلۆتیکی تێدابووە کە تا دوانزە هەزار‬ ‫ساڵ پێش ئێستا بەردەوامی هەبووە‪.‬‬ ‫لەکۆمەڵگای کالنەکانی پێش چاخی‬ ‫نوێی نیۆلۆتیک کە دەکاتە چاخی‬

‫بەکۆمەڵ و کۆمەڵ بەرامبەر بەتاک‬ ‫بەسەرپەرشتی دایک دروست دەبێت و‬ ‫لەنێو ئەو کالنانەدا جیاوازی و جیاکاری‬ ‫نێوان رەگەز نەبووە‪ .‬مێژووناسان باس‬ ‫لــەوە دەکـــەن کــە لەگروپی کالنیدا‬ ‫ســەرەتــا پیاو کێوی بــووە و دایــک‬ ‫پیاوی ماڵی کردووە‪ ،‬دوای ئەوەی کە‬ ‫لەداهێنانی دایک بۆ یەکەمجار کشتوکاڵ‬ ‫دۆزراوەتـــەوەو مرۆڤ لە کێوەکانەوە‬ ‫هاتوەتە دەشتە بەپیتەکان و نیشتەجێ‬ ‫بووە‪ ،‬پیاو خەریکی راوشکار و دایک‬ ‫لەگوندەکاندا خەریکی کشتوکاڵ بووە‪،‬‬ ‫هەر دایکیش بووە بۆ یەکەمجار ئاژەڵی‬ ‫ماڵی کردووە‪ .‬وێل دۆرانتی مێژووناسی‬ ‫ئەمریکی دەڵێت‪ ،‬لەکاتی جموجوڵ‬ ‫و گــواســتــنــەوەدا دایـــک بەرپرسی‬ ‫هەڵگرتنی کۆڵ و باری قورس بووە‪،‬‬ ‫بۆیە عەقڵی ئەنالتێک و شرۆڤەگەری‬

‫دایــک کاسە و کەوچکی لــەبــەرد و‬ ‫قــوڕ درووســتــکــردوە‪ .‬لەهەموو ئەو‬ ‫پێشکەوتنانەدا پیاو لەکۆمەڵگەدا تەنیا‬ ‫رۆڵی راوشکاری بینیوە‪ ،‬لەکۆمەڵگەی‬ ‫نیۆلۆتیکدا دایک بزن و مانگا و بەرازی‬ ‫ماڵی کـــردووە‪ ،‬دیسپلینی ئەخالقی‬ ‫سیاسیی و کۆمەاڵیەتی داهێناوەو‬ ‫بەتەواوی ئۆتۆریتەیەکی کۆمەاڵیەتی‬ ‫هەبووە و کلتووری ئیالهە دایک دروست‬ ‫بووە کەبریتی بووە لەیەکسانی تاکەکان‬ ‫لەکۆمەڵگەدا‪ ،‬تاکۆمەڵگە ئیدی گەشەی‬ ‫ســەنــدووەو هۆز بــووە بەخێڵ‪ .‬دوای‬ ‫ئــەوەی کەخێڵ دروســت بــووە ئینجا‬ ‫رۆڵــی پیاو لەدروستکردنی منداڵدا‬ ‫دەرکـــەوت‪ ،‬وردە وردە شامانەکان‬ ‫دروست بوون‪ ،‬کە ئەم شامانانە هەستی‬ ‫دەسەاڵتخوازیی و زهنیەت گەراییان‬ ‫تیادا دروســت بــووە‪ ،‬وردە وردە زاڵ‬

‫دەبێت لەبونیادی شۆڕشی کۆمەاڵیەتیدا‬ ‫ئەو الدان و هەڵەیە راستبکرێتەوە‪ ،‬ژن‬ ‫بکرێت بەسۆبژەی شۆڕشی کۆمەاڵیەتی و‬ ‫ئۆتۆریتەی کۆمەاڵیەتی بەتەواوی بگەڕێتەوە‬ ‫بۆ ژێردەسەاڵتی دایک و ژن‬ ‫زانستی ئەنترۆپۆلۆژیای گەشەسەندن‬ ‫پێچەوانەکەی سەلماندووە‪ ،‬کە یەکەمین‬ ‫مرۆڤ ژنە کە دۆزراوەتەوە نەک پیاو‪،‬‬ ‫مێژووی دۆزینەوەی یەکەمین مرۆڤیش‬ ‫بۆ نزیکەی (‪ )2.8‬ملیۆن ساڵ بە‬ ‫ناوی لوسی لە ئەسیوبیا دۆزراوەتەوە‬ ‫ژن بــووە‪ ،‬هەرچەندە سەرچاوەکان‬ ‫هەندێک رای جیاوازییان لەم بارەییەوە‬ ‫هەیە‪ ،‬بــەاڵم بە کۆی گشتی فاکتی‬ ‫زانستی رێکن لەسەر ئەوەی کە دایک‪-‬‬ ‫ژن سەرەتای دروستکردنی مێژووی‬ ‫مرۆڤەو ئەم مرۆڤە بەتێپەڕینی کات‬ ‫گەشەیان کــردووە تا بوون بەمرۆڤی‬ ‫هــۆمــۆســاپــیــەنــس و دواتــــر کۆچیان‬ ‫کردووە لە شێوەی خێزانی (‪)25-20‬‬

‫بەردینی کۆن و بەردینی ناوەڕاست‬ ‫کەچەند ملیۆن ساڵێکی خایاندووە‬ ‫لەئەشکەوتەکاندا ژیاون بۆ یەکەمین‬ ‫جار ئۆتۆریتەیەکی کۆمەاڵیەتی دروست‬ ‫بــووە کەتیایدا دایــک لەسەنتەری‬ ‫دەسەاڵتدا بووە و تەوەرساالر بووە‪.‬‬ ‫بــۆچــی؟ چونکە لــە هــەرســێ چاخی‬ ‫بەردینی کۆن و ناوەڕاست و نوێشدا‬ ‫(کە بەنیۆلۆتیک ناسراوە) هێشتا رۆڵی‬ ‫باوک لە دروستکردنی منداڵدا ئاشکرا‬ ‫نەببوو‪ ،‬بۆیە دایــک بەرپرسی تاک‬ ‫بەتاکی گروپە کالنیەکەی خۆی بووە‪،‬‬ ‫گرووپەکەش بە هەموویان بەرپرس‬ ‫بوون بەرامبەر ئەو دایکە‪ .‬ئا لێرەدا‬ ‫پرەنسیپ و ئەخالقی تاک بەرامبەر‬

‫دایک بۆ یەکەمجار ئیبتکاری ئەوەی‬ ‫کردووە کەمانگا بۆ بارکردنی کەلوپەلی‬ ‫قورس بەکاربهێندرێت‪ ،‬بەم پێودانگە‬ ‫بێت کەواتە بۆ یەکەمجار(دایک بووە‬ ‫کەئامرازی بارکردن و گواستنەوەی‬ ‫داهــێــنــاوە)‪ ،‬هــەرهــەمــان مێژووناس‬ ‫باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە لەیۆنانی‬ ‫کۆندا‪ ،‬بۆ یەکەمین جار دایک پەمووی‬ ‫چاندووە و لۆکەی دۆزیوەتەوەو ڕستن و‬ ‫چنینی داهێناوەو کردوویەتی بە جل و‬ ‫بەرگ (کەواتە پیشەسازی جلوبەرگیش‬ ‫لــەداهــێــنــانــی دایـــکـــە لــەمــێــژووی‬ ‫مرۆڤایەتیدا)‪.‬‬ ‫بەپێی ســەرچــاوە ئارکۆلۆژییەکان‬ ‫لەمیزۆپۆتامیای ژوورودا‪ ،‬بۆ یەکەمجار‬

‫بــوون بــەســەر ژن ــداو ڕۆڵــی دایکیان‬ ‫کــەمــکــردوەتــەوە لەنێو کۆمەڵگەداو‬ ‫بۆ یەکەمجار کۆمەڵگەی هیرارشیک‬ ‫دروست بووە‪ ،‬ئیدی تیایدا پیاو وردە‬ ‫وردە ژنی کۆیلە کردووە‪ ،‬کەواتە بەپێی‬ ‫گــێــڕانــەوەکــان یەکەمین تەبعیس‬ ‫جنسیەتگەرایی بووەو یەکەمین کۆیلە‬ ‫و زوڵم لێکراو ژن بووە‪ ،‬بەاڵم مارکس‬ ‫و ئەنگلس ئەڵێن یەکەمین تەبعیس‬ ‫و کۆیلەداری چینایەتی بــووە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لە راستیدا وانیە‪ ،‬یەکەمین تەبعیس‬ ‫جنسیەتگەرایی بووە نەک چینایەتی‪،‬‬ ‫بۆیە بەپێی فاکتە مێژوویی و ئارکۆلۆژی‬ ‫و زانستییەکان الدانێکی ناسروشتی‬

‫لەکۆمەڵگەی هیراریشکیدا دروستبووەو‬ ‫دەبێت لەبونیادی شۆڕشی کۆمەاڵیەتیدا‬ ‫ئەو الدان و هەڵەیە راستبکرێتەوە‪،‬‬ ‫ژن بــکــرێــت بــەســۆبــژەی شــۆڕشــی‬ ‫کۆمەاڵیەتی و ئۆتۆریتەی کۆمەاڵیەتی‬ ‫بەتەواوی بگەڕێتەوە بۆ ژێردەسەاڵتی‬ ‫دایـــک و ژن‪ .‬راســتــە لــەســەردەمــی‬ ‫مۆدێرنێتەی کاپیتالیزم و شۆڕشی‬ ‫تەکنەلۆژیا و ئابوری نیۆلیبرالیزمدا‪،‬‬ ‫هەندێک پێشکەوتن روویانداوەو بەهۆی‬ ‫پێشکەوتنی ئابووری مەعریفەوە‪ ،‬ژن‬ ‫لەبازاڕی کار چوەتە پێشەوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫هەر ئەو ژنە لەنێو ئەو دنیا دیجیتالیزە‬ ‫پۆست مۆدێرنیزمەدا بووە بەکااڵیەکی‬ ‫سێکسی و ئابوری سەرمایەداریی بۆ‬ ‫گەشەپێدانی خۆی بەکاری دەهێنێت‪،‬‬ ‫نەک بۆ ئەوەی کە ژنان ببن بەخاوەنی‬ ‫ئۆتۆریتەی کــۆمــەاڵیــەتــی‪ ،‬خاوەنی‬ ‫بڕیاربن لەکۆمەڵگە و خێزانی ئۆتۆنۆمدا‪،‬‬ ‫هەرچەندە ژن سلولی بونیادی کۆمەڵگە‬ ‫بوون بووە‪ ،‬بەاڵم لەئێستادا لەکۆمەڵگە‬ ‫جیاوازەکانی دنیادا‪ ،‬پیاو سەنتەرە و ژن‬ ‫بۆ خزمەتکردنی ئەو بەردەوامی بەژیانی‬ ‫خۆی دەدات‪ ،‬بۆیە ژن بەو کۆنسێپتە‬ ‫کۆمەاڵیەتییەی کە ئێستا هەیە‪ ،‬رۆڵی‬ ‫کۆیلەیەک لەنێو ماڵەکەی خۆیدا‬ ‫دەبینێت و خزمەتکردنی ماڵ و خێزان‬ ‫بۆتە رێگر لــەبــەردەم گەشەکردنیدا‬ ‫لەرووی فکریی و مەعریفییەوە‪.‬‬ ‫ئــــەم هـــەڵـــە مــێــژوویــیــە دەبــێــت‬ ‫راستبکرێتەوە‪ ،‬ژن و پیاو پێکەوە‬ ‫ببنەوە بەیەک ماتریاڵی بنەڕەتی و‬ ‫ئاوێتەی یەکترببنەوە‪ ،‬بۆ پێکهێنانەوەی‬ ‫خێزانێکی ئــازاد و ئۆتۆنۆم‪ ،‬پێکەوە‬ ‫سیستمێکی کۆلەکتیف و هاوبەش‬ ‫دروســتــبــکــەن و کـــاری ن ــاوم ــاڵ و‬ ‫دەرەوەی ماڵ بکەن بەهاوبەشی و ژن‬ ‫لــەتــەواوی سێکتەرەکانی ئابووری و‬ ‫بازرگانی و کۆمەاڵیەتیی و پەروەردەو‬ ‫سیاسەتدا‪ ،‬بەشداریی کارای هاوبەش‪،‬‬ ‫یەکسانی هەبێت و ئەو بەشدارییە ببێ‬ ‫بەسەرچاوەو مایەی پەیداکردنی داهات‬ ‫بۆی‪ ،‬بۆئەوەی ژیانی خۆی پێ دابین‬ ‫بکات بەبێ ئــەوەی کە پشت بەپیاو‬ ‫ببەستێت‪ ،‬هەتا ئەمە روونەدات و ژن‬ ‫نەبێت بە سۆبژەی شۆڕشێکی ریشەیی‬ ‫گۆڕانکاریی لەتەواوی کۆمەڵگەکاندا‪،‬‬ ‫مەحاڵە باس لەئازادی مرۆڤ بکرێت‪.‬‬

‫ژنان پێشەنگن لەبەرزكردنەوەی پلەی زانستی‬ ‫لەراپرسییەكی تایبەت (بــە ئاست و‬ ‫جیاوازی رەگــەزی و هۆكارەكانی لەسەر‬ ‫بەرزكردنەوەی پلەی مامۆستایانی زانكۆی‬ ‫سلێمانی)‪ ،‬ژنان لەزۆربەی دەرەنجامەكاندا‬ ‫پێشەنگن‪.‬‬ ‫لەمبارەیەوە پەیمان عوسمان مامۆستای‬ ‫كۆلێجی پــەروەردەی بنەڕەتی لەزانكۆی‬ ‫سلێمانی و ئەندامی سەنتەری یەكسانی‬ ‫جێندەری تایبەت بە رێــوان وتــی‪« :‬ئەم‬ ‫راپرسیە لــەالیــەن سەنتەری یەکسانی‬ ‫جــێــنــدەری بــۆ مامۆستایانی زانــکــۆی‬ ‫سلێمانی ئەنجام دراوە‪ ،‬سەبارەت بەئاست‬ ‫و جــیــاوازی ڕەگـــەزی لــەبــەرزکــردنــەوەی‬ ‫پلەی زانستی لەنێوان مامۆستایان و ئەو‬ ‫هۆكارانەی كار دەكەن سەر ئەنجامدانی‬ ‫توێژینەوە بۆ هەردوو رەگەزدەخاتەڕوو»‪.‬‬ ‫وتیشی »راپرسیەكە لەالیەن شنە ئیبراهیم‬ ‫مامۆستای یـــاریـــدەدەر‪ ،‬پــرســیــاری بۆ‬ ‫ئامادەكراوەو (‪ )١١٠‬مامۆستای هەڵگری‬ ‫بڕوانامەی ماستەرو دکتۆرا بەشداربوون‬

‫لەوەاڵمدانەوەی ڕاپرسیەکەدا لەهەردوو‬ ‫رەگەزی نێر و مێ»‪.‬‬ ‫دواتر ئەنجامەكانی راپرسییەكە لەالیەن‬ ‫مامۆستا پەیمان شیكاری تایبەتی بۆ كراوەو‬ ‫ئەنجامەكانی راپرسییەكە ئاماژە بەوە‬ ‫دەكەن كەزۆرترین مامۆستای بەشداربووی‬ ‫راپرسیەكە لەهەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا‬ ‫لــەرەگــەزی مێینە بــووەو ژمــارەیــان(‪)40‬‬ ‫مامۆستا بووە‪ ،‬لەبەرامبەردا تەنها (‪)13‬‬ ‫مامۆستا لــەڕەگــەزی نێر كەهەڵگری‬ ‫بڕوانامەی دكتۆران بەشداربوون‪ ،‬زۆرترین‬ ‫مامۆستای بەشداربوو لەهەڵگری بروانامەی‬ ‫ماستەریش لەرەگەزی نێرە كەژمارەیان‬ ‫(‪ )29‬نێر و (‪ )28‬لەرەگەزی مێ بووە‪.‬‬ ‫لــەبــڕگــەیــەكــی تــایــبــەت (بـــە ژمـــارەی‬ ‫توێژینەوەی ئەنجامدراو تاكو ئێستا)‪،‬‬ ‫مامۆستایانی رەگـــەزی مــێ زۆرتــریــن‬ ‫رێژەیان تۆماركردووەو زۆرترین ژمارەی‬ ‫توێژینەوەیان ئەنجامداوە‪.‬‬

‫هــەروەهــا رەگــــەزی مــێ دیــســانــەوە‬ ‫لەپێشەوەی رەگــەزی نێرە‪ ،‬لەبڕگەی‬ ‫(ژمارەی توێژینەوەی ئەنجامدراو لەدوای‬ ‫بەدەستهێنانی هەردوو بڕوانامەی ماستەرو‬ ‫دكــتــۆرا)‪ ،‬ســەبــارەت بەبەرزكردنەوەی‬ ‫پلەی زانستی مامۆستاكان‪ ،‬ئاماژە بەوە‬ ‫دەكات كە زۆرترین ژمارەی مامۆستایان‬ ‫كــەبــەرزكــردنــەوەی پلەی زانستییان‬ ‫ئەنجامداوە لەرەگەزی مێ بووە (‪)39‬‬

‫بەرامبەر بــە(‪ )35‬مامۆستا لەرەگەزی‬ ‫نێر‪.‬‬ ‫لــەبــڕگــەی تــایــبــەت ب ــەو (هــۆكــارەی‬ ‫كەمامۆستایانی بەشداربوو توانیویانە پلە‬ ‫زانستیەكانیان پێ بەرزبكەنەوە)‪ ،‬خانەی‬ ‫(یارمەتیدانی خێزان) بووە كەزۆرترین‬ ‫هۆكاری یارمەتیدەری مامۆستاكان بووە‬ ‫بۆ جێبەجێكردنی توێژینەوەكان‪.‬‬ ‫دوا بەدوای ئەویش(خانەی فەرامۆشكردنی‬

‫ژیــانــی تایبەتیم توانیومە توێژینەوە‬ ‫ئەنجامبدەم) بەپلە دوو هاتووە‪ ،‬لێرەشدا‬ ‫دووبارە رەگەزی مێ لەپێشەوەی رەگەزی‬ ‫نێرە‪ ،‬لەبڕگەیەكی دیكەی راپرسیەكە‬ ‫تایبەت بــە (نــاتــوانــم پلەی زانستیم‬ ‫بەرزبكەمەوە لەبەر ئەم هۆكارە) خانەی‬ ‫(ئەركی خێزانیم بەربەستە بۆ ئەنجامدانی‬ ‫توێژینەوە) زۆرترین هۆكاری تۆماركردووە‪،‬‬ ‫هەروەها خانەی تایبەت بە (لەبەر مۆڵەتی‬

‫زۆرترین ژمارەی مامۆستایان‬ ‫كەبەرزكردنەوەی پلەی زانستییان ئەنجامداوە‬ ‫لەرەگەزی مێ بووە (‪ )39‬بەرامبەر بە (‪)35‬‬ ‫مامۆستا لەرەگەزی نێر‬

‫دایكایەتی ناتوانم توێژینەوە ئەنجام‬ ‫بدەم) یەكێك بووە لەرێگرە گرنگییەكانی‬ ‫ئەنجامنەدانی توێژینەوە لەالی رەگەزی‬ ‫مێ‪.‬‬ ‫سەنتەری یەكسانی جێندەری لەساڵی‬ ‫(‪)2021‬دا لەزانكۆی سلێمانی دامەزراوەو‬ ‫ئامانجی سەرەكی بریتییە لەهەوڵدان بۆ‬ ‫چەسپاندنی وانــەی جێندەر لەسەرجەم‬ ‫كۆلێجەكانی زانكۆی سلێمانی‪ ،‬هەروەها‬ ‫چەسپاندن و پــیــادەكــردنــی یەكسانی‬ ‫جێندەری لەسەرجەم ناوەندو ئاستەكانی‬ ‫بەڕێوبردنی زانكۆو بەرهەمهێنانی زانیاری‪،‬‬ ‫كاریش بۆ یەكسانی جێندەری دەكات كە‬ ‫لەیەكسانی دابەشكردنی ئەرك و ماف و‬ ‫دەرفەتەكان بۆ هەریەك لەرەگەزی نێرو‬ ‫مێ و هی تر لەژیانی گشتی دا‪ ،‬هەروەها‬ ‫كــار بۆ دادپـــەروەری جێندەری دەكــات‬ ‫لەمامەڵە كردن لەگەڵ رەگەزی نێرو مێ‬ ‫و هی تر‪ ،‬لەسەر رێزگرتن لەپێداویستی و‬ ‫تایبەتمەندی و جیاوازییەكانیان‪.‬‬


‫یەکشەممە | ‪٢٠٢١/٣/٨‬‬

‫چاپکراوێکی تایبەتە بە ‪٨‬ـی مارس‬

‫دەستكەوتە یاساییەكانـــــــــــــــ‬ ‫ئا‪ :‬شەدە بەشیر‬ ‫دوای‌ راپـــه‌ڕیـــنـــی‌ گــه‌لــی‌ كــــورد‌و‬ ‫هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‪،‬‬ ‫به‌هه‌وڵ‌و خه‌باتی‌ رێكخراوه‌كانی‌ ژنان‌و‬ ‫ژماره‌یه‌ك له‌یاساناسان‌و چاالكوانانی‌‬ ‫بــواری‌ مافه‌كانی‌ مــرۆڤ‌و مافی‌ ژنان‪،‬‬ ‫پـه‌رلـه‌مــانـی‌ كــوردســتــان ژمــاره‌یــه‌ك‬ ‫بڕیارو یاسای‌ تایبه‌تی‌ به‌پاراستنی‌‬ ‫مافه‌كانی‌ ژنان ده‌رچاند‪ ،‬رێكخراوه‌كانی‌‬ ‫ژنان‌و چاالكوانان ئه‌و یاساو بڕیارانه‌‬ ‫به‌ده‌ستكه‌وتی‌ یاسایی‌ گه‌وره‌ داده‌نێن‌و‬ ‫شانازی‌ پێوه‌ ده‌ك ـه‌ن‪ ،‬له‌مباره‌ییه‌وه‌‬ ‫یاسا ناس‌و چاالكوانی‌ بواری‌ مافه‌كانی‌‬ ‫ژنـــان‪ ،‬ئه‌میره‌ ح ـه‌س ـه‌ن‪ ،‬كه‌یه‌كێك‬ ‫بووه‌ی‌ له‌و ژنه‌ یاساناسانه‌ی‌ له‌نزیكه‌وه‌‬ ‫ئاگاداری‌ ده‌رچوونی‌ ئه‌و یاسایانه‌یه‌‌و‬ ‫كاری‌ بۆ كردوون‪ ،‬له‌م راپۆرته‌دا زیاتر‬ ‫تیشك ده‌خــاتـه‌ س ـه‌ر گرنگترین ئه‌و‬ ‫یاسایانه‌ی‌ ده‌رچون‌و ئه‌و یاسایانه‌شی‌‬ ‫كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ مافه‌كانی‌ ژناندا هه‌موار‬ ‫كراونه‌ته‌وه‌‪.‬‬

‫ژنان یه‌كه‌م پڕۆژه‌یان ده‌ده‌نه‌‬ ‫په‌رله‌مان‬

‫له‌دوای‌ راپه‌ڕینی‌ گه‌لی‌ كورد‪ ،‬كوردستان‬ ‫ب ـه‌بــارودۆخــێــك ـی‌ ئــاڵــۆزی‌ سیاسی‌‌و‬ ‫كــۆمـه‌اڵیـه‌تـی‌ تێپه‌ڕده‌بێت‪ ،‬به‌هۆی‌‬ ‫نه‌بوونی‌ ده‌ســتــوری‌ جێگر‌و(حوكمی‌‬ ‫طــواری)‪‌،‬و پاشه‌كشه‌كردنی‌ حكومه‌تی‌‬ ‫عێراقی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا‪ ،‬ئه‌مه‌ش‬ ‫وایكرد بۆشایی‌ نه‌بوونی‌ ده‌ســه‌اڵت‌و‬ ‫یاسا‌و ئیداریدا دروســت ببێت‪ ،‬له‌م‬ ‫بۆشاییه‌دا حكومه‌تی‌ هه‌رێم ناچاربوو‬ ‫كاربكات بۆ جێ‌ به‌جێكردنی‌ حوكمی‌‬ ‫خۆجێتی‌‪.‬‬ ‫دوای‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌‬ ‫كوردستان له‌ساڵی‌(‪)1991‬دا‪ ،‬بڕیارێكی‌‬ ‫گرنگی‌ ده‌ركــرد كه‌بریتی‌ بــوو لـه‌دوو‬ ‫بــڕگـه‌‪ ،‬لـه‌بــڕگـه‌ی‌ یه‌كه‌میدا (داوای‌‬ ‫له‌سه‌رجه‌م دام‌وده‌زگا حكومی‌‌و ئه‌هلی‌‌و‬ ‫رێكخراوه‌كان كرد‪ ،‬پێداچونه‌وه‌ بۆ ئه‌و‬ ‫بڕیار‌و یاسایانه‌ی‌ حكومه‌تی‌ مه‌ركه‌زی‌‬ ‫عــێــراق بــكـه‌ن‪ ،‬بــۆئ ـه‌وه‌ی‌ هه‌ربڕیارو‬ ‫یــاســایــیـه‌كـی‌ حــكــومـه‌تـی‌ مــه‌ركــه‌زی‌‬ ‫كه‌نه‌گونجێت له‌گه‌ڵ بارودۆخی‌ حكومه‌تی‌‬ ‫هه‌رێمی‌ كوردستاندا پوچه‌ڵ بكرێته‌وه‌‪،‬‬ ‫ئ ـه‌وه‌ش ـی‌ بگونجێت بهێڵدرێته‌وه‌)‪،‬‬ ‫له‌بڕگه‌ی‌ دووه‌میشدا هاتبوو كه‌(هه‌موو‬ ‫ئ ـه‌و بــڕیــارو یاساییانه‌ی‌ ك ـه‌ل ـه‌دوای‌‬ ‫ســاڵ ـی‌(‪ )1991‬له‌عێراقدا ده‌رده‌چێت‬ ‫به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێ‌ به‌جێ‌ ناكرێت‬ ‫له‌كوردستاندا‪ ،‬ته‌نها له‌وحاڵه‌ته‌دا نه‌بێت‬ ‫كه‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان بیگونجێنێت‬ ‫له‌گه‌ڵ واقعی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا‌و‬ ‫جێگیری‌ بــكــات)‪ ،‬ئه‌میره‌ حه‌سه‌نی‌‬ ‫یاسا نــاس ئـه‌م بــڕیــاره‌ی‌ په‌رله‌مانی‌‬ ‫كوردستان به‌بڕیارێكی‌ گرنگ وه‌سف‬ ‫ده‌كـــات‌و ده‌ڵــێــت» بڕیاره‌كه‌ ده‌ستی‌‬ ‫كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كــوردی‌ كــرده‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی‌‬ ‫بتوانێت له‌رێگه‌ی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ بڕیارو‬ ‫یاسا ده‌ربكات كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گه‌لی‌‬ ‫كوردا بێت»‪ ،‬ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه‌ده‌كات‬ ‫كه‌ژنان به‌درێژایی‌ مێژوو به‌رده‌وام بوون‬ ‫له‌خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ مافی‌ كه‌سی‌‬ ‫له‌هه‌موو بواره‌كانی‌ ژیاندا‪ ،‬به‌تایبه‌ت‬ ‫ی كورد‪،‬‬ ‫له‌دوای‌ راپه‌ڕین ‌ه مه‌زنه‌كه‌ی‌ گه‌ل ‌‬ ‫ژنانی‌ بــاشــوری‌ كوردستان ئامانجی‌‬ ‫گه‌وره‌یان هه‌بوو‪ ،‬ئه‌گه‌رچی‌ ئه‌وكات‬ ‫ژماره‌ی‌ رێكخراوه‌كانی‌ ژنان له‌ژماره‌ی‌‬ ‫په‌نجه‌كانی‌ ده‌ست تێپه‌ڕناكات‪ ،‬به‌اڵم‬ ‫به‌ته‌واوی‌ بڕواكانیانه‌وه‌ له‌هه‌وڵدابوون‪،‬‬ ‫بۆیه‌ ده‌رچــوون ـی‌ ئ ـه‌م بــڕیــاره‌ ب ـه‌ڕای‌‬ ‫ژنــان كــردنــه‌وه‌ی‌ ده‌رگــایــه‌ك ده‌بێت‬ ‫بۆ هه‌نگاونان ب ـه‌ره‌و ئامانجه‌كانیان‌و‬ ‫ده‌ڵێت» ئه‌وكاته‌ رێكخراوه‌كانی‌ ژنان‬ ‫زۆر كه‌مبوون له‌وانه‌‪ ،‬یه‌كێتی‌ ژنانی‌‬

‫ی مافی‌ مرۆڤ‌و‬ ‫كوردستان‪ ،‬رێكخراو ‌‬ ‫سه‌نته‌ری‌ راگه‌یاندنی‌ ژنان‪ ،‬كۆمه‌ڵه‌ ‌‬ ‫ی‬ ‫ئــافــره‌تــان‌و رێــكــخــراوی‌ سه‌ربه‌خۆی‌‬ ‫ئافره‌تان‌و چه‌ند رێكخراوی‌ دیكه‌ بوون»‪،‬‬ ‫ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌به‌هه‌وڵی‌ ئه‌م‬ ‫رێكخراوانه‌‌و چاالكوانانی‌ بواری‌ مافه‌كانی‌‬ ‫ژن ــان‪ ،‬دوای‌ وه‌رگــرتــنـی‌ راوبۆچونی‌‬ ‫ژنــان له‌حزبه‌ جــیــاوازو‌و ئایدۆلۆژییه‌‬ ‫جــیــاوازه‌كــان‪ ،‬توانیان بۆیه‌كه‌مجار‬ ‫پــڕۆژه‌ی ـه‌ك پێشكه‌شی‌ یه‌كه‌م خولی‌‬ ‫په‌رله‌مانی‌ كوردستان بكه‌ن‪ ،‬ئه‌ویش‬ ‫«پــــڕۆژه‌ی‌ چــاكــســازی‌ یاسایی‌ بــاری‌‬ ‫كه‌سێتی‌‪ ،‬له‌بواری‌ مافه‌كانی‌ ژناندا»‪،‬‬ ‫بوو‪ ،‬ئه‌و باس له‌یاسای‌ باری‌ كه‌سێتی‌‬ ‫ژمــاره‌(‪)188‬ی‌ ساڵی‌(‪ )1959‬ده‌كات‬ ‫له‌عێراق‪ ،‬روونیده‌كاته‌وه‌ كه‌ئه‌و یاساییه‌‬ ‫بنه‌ماكه‌ی‌ ده‌گـه‌ڕێــتـه‌وه‌ بۆ قورئان‌و‬ ‫شه‌ریعه‌تی‌ ئیسالمی‪ ،‬كه‌له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی‌‬ ‫شافعی‌ ســوون ـی‌ دانــــراو‌ه كه‌ئه‌ویش‬ ‫«تــونــده‌ لـه‌گـه‌ڵ مافی‌ ژنـــدا‪ ،‬له‌گه‌ڵ‬ ‫ره‌وت ـی‌ پێشكه‌وتنی‌ كۆمه‌ڵگاو ماف‌و‬ ‫خواسته‌كانی‌ ژناندا نه‌ده‌گونجا‪ ،‬بۆیه‌‬ ‫هه‌وڵی‌ چاكسازیماندا له‌و یاسایه‌دا»‪،‬‬ ‫به‌نیگه‌رانیه‌وه‌ ده‌یگێڕێته‌وه‌ یه‌كه‌م‬ ‫هه‌وڵی‌ ژنان بۆ چاكسازی‌ له‌یاسای‌ باری‌‬ ‫كه‌سی‌ سه‌رناگرێت‌و ده‌ڵێت «به‌داخه‌وه‌‬ ‫ئ ـه‌و چاكسازییه‌ ل ـه‌وكــات ـه‌دا ده‌نگی‌‬ ‫نه‌هێنا‪ ،‬به‌هۆی‌ بــارودۆخ ـی‌ سیاسی‌‬ ‫ئه‌وكاته‌ی‌ كوردستان»‪.‬‬

‫ژنان له‌سنوری‌ سلێمانی‌ فشار‬ ‫ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ده‌سه‌اڵت‬

‫ده‌رچــوونــی‌ چـه‌نــد بــڕیــارێــك لـه‌وانـ ‌ه‬ ‫بــــڕیــــاری‌(‪ ،)59‬لــــــــه‌(‪)2000/4/12‬‬ ‫ك ـه‌«ك ـه‌تــایــب ـه‌ت ـه‌ ب ـه‌ق ـه‌ده‌غ ـه‌كــردن ـی‌‬ ‫كوشتنی‌ ژنــان به‌پاساوی‌ ش ـه‌ره‌ف»‌و‬ ‫«بڕیاری‌ ژماره‌ (‪)62‬ی‌ له‌(‪)200/4/29‬‬ ‫كه‌تایبه‌ته‌ به‌قه‌ده‌غه‌كردنی‌ فره‌ژنی‌«‪،‬‬ ‫پــاش بێ‌ ده‌نــگ نه‌بوونی‌ چاالكوانی‌‬ ‫بواری‌ مافه‌كانی‌ ژنان له‌سلێمانی‌ دێت‪،‬‬ ‫ئه‌میره‌ ح ـه‌س ـه‌ن بــاس لــه‌وه‌ده‌كــات‬ ‫كه‌ژنان به‌سه‌رنه‌گرتنی‌ هه‌وڵه‌كه‌یان‬ ‫كۆڵیان نه‌داو بێده‌نگ نه‌بوون‪ ،‬ژنانی‌‬ ‫سلێمانی‌ بڕیاریاندا فشار بخه‌نه‌ سه‌ر‬ ‫ده‌سه‌اڵتی‌ كوردی‌‪ ،‬بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش‬ ‫نــاوه‌نــدی‌ هــاوبـه‌شـی‌ رێكخراوه‌كانی‌‬ ‫ژنان‌و ئافره‌تان به‌مه‌به‌ستی‌ داواكردنی‌‬ ‫پاڵپشتی‌ له‌كه‌سایه‌تیه‌ ئیداری‌‌و حزبی‌‌و‬ ‫سیاسه‌كان له‌(‪ )2000/5/7‬به‌به‌شداری‌‬ ‫زیـــاد لـــــــه‌(‪)1000‬ژن‪ ،‬رێپێوانێكی‌‬ ‫فراوانیان له‌سلێمانی‌ ئه‌نجامدا‪ ،‬بۆ‬ ‫پاڵپشتی‌ بڕیاره‌كانی‌(‪،)59،62‬ئه‌مه‌ش‬ ‫ب ـه‌ده‌ســتــك ـه‌وتــێــك ـی‌ مـــه‌زنـــی‌ ژنـــان‬

‫هه‌بوو‪ ،‬زۆربنه‌مای‌ ده‌ستوری‌ جێگیر‬ ‫كرا له‌وانه‌ قــه‌واره‌ی‌ كوردستان وه‌ك‬ ‫هه‌رێمێكی‌ فیدراڵی‌ دانی‌ پێدانرا‪ ،‬هاوكات‬ ‫دانپێدانانی‌ ده‌ستوری‌ عێراقی‌ به‌و بڕیارو‬ ‫یاسانانه‌ی‌ له‌ساڵی‌ (‪1991‬تــــا‪)2003‬‬ ‫له‌كوردستان ده‌رچـــووه‌‪ ،‬هـه‌ر به‌پێی‌‬ ‫ده‌ســتــور مــاف ده‌درێــت ـه‌ په‌رله‌مانی‌‬ ‫كــوردســتــان ئ ـه‌و یاسایانه‌ی‌ لــه‌دوای‌‬ ‫ســاڵ ـی‌(‪)2005‬دا كه‌له‌عێراق ده‌رده‌چــن‬ ‫جێ‌ به‌جێیان بكات یان بیانگونجێنێت‬ ‫به‌پێی‌ واقیعی‌ كــوردســتــان‪ ،‬یاخود‬ ‫بــۆی‌ هه‌یه‌ یاسا ده‌ربــكــات‪ ،‬ئه‌مه‌ش‬ ‫وایكرد جارێكی‌ دیكه‌ ژنان پێداگیری‌‬ ‫بكه‌ن له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاسای‌‬ ‫بــاری‌ كه‌سێتی‌‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش‬ ‫ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌‬ ‫كــوردســتــان‪ ،‬بــڕیــاریــدا به‌شێوه‌یه‌كی‌‬ ‫فه‌رمی‌ كار بۆ چاكسازیكردن له‌یاساكه‌دا‬ ‫بــكــات‌و لــیــژنـه‌یـه‌كـی‌ تایبه‌تمه‌ندی‌‬ ‫له‌بواره‌كانی‌ (یــاســا‪ ،‬مافی‌ مــرۆڤ‪،‬‬ ‫كۆمه‌اڵیه‌تی‌‌و په‌رله‌مان) ده‌ستنیشانكرد‪،‬‬ ‫به‌مه‌به‌ستی‌ ئــامــاده‌كــردن ـی‌ یاساكه‌‬ ‫كـه‌پــێــكــهــاتــبــوون لــــه‌(‪ )8‬ئــه‌نــدام‪،‬‬ ‫به‌سه‌رپه‌رشتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیــران‬ ‫یاساكه‌ ئاڕاسته‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‬ ‫كرایه‌وه‌‌و دواجار په‌رله‌مانی‌ كوردستان‬ ‫به‌یاسای‌ ژم ــاره‌(‪)15‬ی‌ ساڵی‌(‪)2008‬‬ ‫بڕیاری‌ له‌سه‌ردا‪ ،‬به‌ڕای‌ رێكخراوه‌كانی‌‬ ‫ژنــان‌و یاساناسان‌و چاالكوانان‌و ئه‌مه‌‬ ‫وه‌رچه‌خانێكی‌ مێژوویی‌ زۆر گه‌وره‌ بوو‬ ‫له‌بواری‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی‌ ژنان له‌دوای‌‬ ‫راپه‌ڕین‪ ،‬له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌میره‌ حه‌سه‌نی‌‬

‫ێ‬ ‫ی سلێمانی‌‪ ،‬ب ‌‬ ‫ژنان ‌‬ ‫ده‌نگ نه‌بوون‪ ،‬به‌رده‌وام‬ ‫له‌هه‌وڵدابوون‌و بوون ‌ه فشار بۆ‬ ‫ی بڕیاری‌(‪)59‬‬ ‫ده‌رچوون ‌‬ ‫ئه‌ژمارده‌كرێت‪ ،‬تێدا ژنــان كۆده‌نگ‌و‬ ‫ی ـه‌ك هه‌ڵویست پێكه‌وه‌ رژانــه‌ سه‌ر‬ ‫شه‌قامه‌كان‪.‬‬

‫هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاسای‌ باری‌‬ ‫كه‌سێتی‌‬

‫له‌نوسینه‌وه‌ی‌ ده‌ســتــووردا له‌ساڵ ‌‬ ‫ی‬ ‫(‪ ،)2003‬كورد رۆڵێكی‌ گرنگ‌و به‌رچاوی‌‬

‫یاسا نــاس ده‌ڵێت»هه‌مواركردنه‌وه‌ ‌‬ ‫ی‬ ‫یاسای‌ باری‌ كه‌سێتی‌‪ ،‬ده‌ستكه‌وتێكی‌‬ ‫مێژوویی‌ بوو بۆ ژنان»‪ ،‬ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌‬ ‫كه‌سه‌رجه‌می‌ ئه‌و تاك بڕیارو یاسایانه‌ی‌‬ ‫له‌دوای‌ راپه‌ڕینه‌وه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ ژنان‬ ‫ده‌رچوبوون‪ ،‬جارێكی‌ تر له‌چوارچێوه‌ی‌‬ ‫ئه‌م یاسایه‌دا جێگیر كرانه‌وه‌‪ ،‬به‌مه‌ش‬ ‫هه‌رێمی‌ كوردستان بووه‌ یه‌كه‌م واڵت‬ ‫لــه‌دوای‌ واڵت ـی‌ مغریب له‌سه‌ر ئاستی‌‬

‫خــۆرهـه‌اڵتـی‌ نــاوه‌ڕاســت كه‌هه‌موار ‌‬ ‫ی‬ ‫یــاســای‌ بــاری‌ كه‌سێتی‌ كردبێته‌وه‌‪،‬‬ ‫رونیده‌كاته‌وه‌ كه‌«سه‌رچاوه‌كانی‌ یاساكه‌‬ ‫به‌ده‌رنیه‌ له‌شه‌ریعه‌تی‌ ئیسالمی‌‪ ،‬به‌اڵم‬ ‫پێداچونه‌وه‌یه‌ك له‌م یاسایه‌دا كراوه‌ بۆ‬ ‫مه‌زاهبی‌ ئیسالمی‌ له‌(شیعه‌و سوننه‌)‪،‬‬ ‫ی مه‌زهه‌به‌كان باشترین ته‌فسیرمان‬ ‫له‌كۆ ‌‬ ‫ه ـه‌ڵــبــژاردووه‌ كه‌له‌گه‌ڵ مافی‌ ژنــان‌و‬ ‫ره‌وتی‌ ژیان له‌م سه‌ده‌یه‌دا بگونجێت»‪.‬‬ ‫ئه‌میره‌ حه‌سه‌ن كه‌خۆی‌ یه‌كێك بووه‌‬ ‫له‌ئه‌ندامانی‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌ی‌ یاساكه‌یان‬ ‫ئاماده‌ كــردووه‌‪ ،‬زیاتر تیشك ده‌خاته‌‬ ‫ســـه‌ر خــاڵ ـه‌ گــرنــگـه‌كــانـی‌ یــاســاكـه‌‪،‬‬ ‫ل ـه‌وان ـه‌ گرێبەستی‌ هاوسه‌رگیرییه‌‬ ‫(عقد زواج)‪ ،‬بڕگه‌یه‌كی‌ بۆ زیادكراوه‌‬ ‫كه‌ئه‌ویش(به‌رپرسیاره‌تی‌ هاوبه‌شه‌)‬ ‫ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ دێت كه‌ژن كاتێك‬ ‫ده‌چێته‌ پــڕۆسـه‌ی‌ هاوسه‌رگیرییه‌وه‌‬ ‫خــاوه‌ن ـی‌ بــڕیــاردان ده‌بــێــت له‌هه‌موو‬ ‫كــاروبــارێــك ـی‌ پــڕۆســه‌كــه‌دا‪ ،‬پێشتر‬ ‫یاساكه‌ ئـه‌م بڕگه‌یه‌ی‌ تێدا نه‌بووه‌‌و‬ ‫ده‌ڵــێــت»ئ ـه‌م بڕگه‌یه‌ خــۆی‌ له‌خۆیدا‬ ‫دانپێدانانی‌ یه‌كسانی‌ نێوان ژن‌و پیاوه‌‌و‬

‫په‌رچدانه‌وه‌ی‌ سیستمی‌ پیاوساالرییه‌«‪.‬‬ ‫ئه‌گه‌رچی‌ پێشتر به‌بڕیاری‌(‪ )62‬فره‌ژن ‌‬ ‫ی‬ ‫قه‌ده‌غه‌كراوه‌‪ ،‬به‌اڵم له‌م یاسایه‌دا به‌چه‌ند‬ ‫خاڵێك زیاتر روونكراوه‌ته‌وه‌‌و (ده‌بێت‬ ‫ژنی‌ یه‌كه‌م له‌به‌رده‌م دادگا ره‌زامه‌ند‬ ‫بێت‪ ،‬ژنی‌ یه‌كه‌م به‌هۆی‌ نه‌خۆشیه‌وه‌‬ ‫نه‌توانێت ئه‌ركی‌ هاوسه‌رگیری‌ به‌جێ‌‬ ‫بهێنێت‪ ،‬كه‌ده‌بێت به‌راپۆرتی‌ پزیشكی‌‬ ‫بیسه‌لمێنێت‪ ،‬ده‌بێت پیاو بیسه‌لمێنێت‬ ‫له‌رووی‌ داراییه‌وه‌ ده‌توانێت دوو خێزان‬ ‫به‌خێو بكات‪ ،‬پیاو ده‌بێت له‌به‌رده‌م‬ ‫دادوه‌ردا واژۆ بكات له‌سه‌ر ئ ـه‌وه‌ی‌‬ ‫لــه‌رووی‌ (م ــادی‌‌و معنه‌وی‌) یه‌كسان‬ ‫ده‌بــێــت له‌نێوانیاندا)‪ ،‬جگه‌ له‌مانه‌‬ ‫ئ ـه‌و یاساناسه‌ بــاس له‌خاڵێكی‌ زۆر‬ ‫گرنگی‌ په‌یمانی‌ هاوسه‌رگیری‌ ده‌كات‬ ‫كه‌یه‌كێكه‌ له‌مه‌رجه‌ قورسه‌كان بۆ‬ ‫فره‌ژنی‌‌و ده‌ڵێت»ئه‌گه‌ر له‌گرێبه‌ستی‌‬ ‫هاوسه‌رگیریه‌كه‌یدا ژنه‌كه‌ مه‌رجی‌ ئه‌وه‌ی‌‬ ‫دانابێت كه‌پیاوه‌كه‌ی‌ ناتوانێت ژنی‌‬ ‫به‌سه‌ر بهێنێت‪ ،‬ئه‌وا پیاوه‌كه‌ بۆی‌ نیه‌‬ ‫به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ژنی‌ به‌سه‌ر بهێنێت»‪،‬‬ ‫وتیشی‌«ئه‌مه‌ خاڵێكی‌ تــازه‌و گرنگه‌‬ ‫له‌یاساكه‌دا‌و ســزای‌ سه‌رپێچیه‌كه‌شی‌‬ ‫(زیندانیكردنی‌ شه‌ش مانگ بۆ ساڵێك‌و‬ ‫غه‌رامه‌كردنی‌ به‌بڕی‌ (‪ )10‬دینار)»‪.‬‬ ‫ته‌مه‌نی‌ گونجاو بۆ هاوسه‌رگیری‌ له‌م‬ ‫یاسایه‌دا (‪)18‬ساڵیه‌‪ ،‬ب ـه‌اڵم لێره‌دا‬ ‫ره‌چـــاوی‌ هه‌ندێك حاڵه‌ت ده‌كرێت‌و‬ ‫له‌ته‌مه‌نی‌(‪ )17‬ساڵیدا رێگه‌یان پێ‬ ‫ده‌درێـــت‪ ،‬له‌حاڵه‌تێكی‌ دیكه‌ی‌ وه‌ك‬ ‫(نه‌بوونی‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ كچ به‌نمونه‌‬ ‫هه‌تیوو بــێــت)‪ ،‬كه‌به‌پێی‌ یاساكه‌ی‌‬ ‫پێشوو لـه‌تـه‌مـه‌نـی‌(‪)15‬ســاڵــیــدا ئه‌و‬ ‫داوای ـه‌ رێگه‌پێدراوبوو‪ ،‬لێره‌دا ده‌بێت‬ ‫ته‌مه‌نی‌ كچه‌كه‌ گه‌یشتبێته‌(‪ )16‬ساڵی‌‪،‬‬ ‫سه‌باره‌ت به‌گرێبه‌ستی‌ هاوسه‌رگیری‌‪،‬‬ ‫شایه‌تی‌ ژن له‌م گرێبه‌سته‌دا رێگه‌پێدراو‬ ‫ن ـه‌بــوو‪ ،‬بــه‌اڵم ئێستا ژن ده‌توانێت‬ ‫یه‌كێك بێت له‌و دوو شایه‌ته‌ی‌ له‌كاتی‌‬ ‫واژۆكردنی‌ گرێبه‌ستی‌ هاوسه‌رگیریدا‬ ‫ئاماده‌ی‌ دادگا ده‌بن‪.‬‬

‫مافی‌ ژن له‌نه‌فه‌قه‌دا‬

‫لـه‌یــاســای‌ ب ــاری‌ كه‌سێتی‌ ژمـــــاره‌(‪)188‬ی‌‬

‫ساڵی‌(‪)1959‬دا‪ ،‬بڕیارێك هه‌بوو كه‌هه‌ر‬ ‫ژنێك‪ ،‬خــاوه‌نـی‌ سه‌رمایه‌یه‌ك بێت‪،‬‬ ‫خۆی‌ به‌رپرسه‌ له‌به‌خێوكردنی‌ خۆی‌‪،‬‬ ‫ئـه‌و بــڕیــاره‌ش پێداچونه‌وه‌ی‌ بۆ كرا‬ ‫ل ـه‌مــادده‌ی‌(‪ )23‬یاسای‌ هه‌مواركراوی‌‬ ‫ژماره‌(‪)15‬ی‌ ساڵی‌(‪)2008‬دا‪ ،‬له‌بابه‌تی‌‬ ‫ی ژن له‌سه‌ر‬ ‫نه‌فه‌قه‌دا‪ ،‬ده‌ڵێت «نه‌فه‌قه‌ ‌‬ ‫پیاوه‌‪ ،‬ئه‌گه‌ر هاتوو ژن باری‌ دارایی‌ باش‬ ‫بوو‪ ،‬ده‌توانێت به‌ویستی‌ خۆی‌ به‌شداری‌‬ ‫بكات‪ ،‬له‌خه‌رجی‌ ماڵدا به‌یه‌كسانی‌ له‌گه‌ڵ‬ ‫هاوسه‌ره‌كه‌ی‌«‪ ،‬له‌یاساكه‌شدا ئاماژه‌‬ ‫بۆئه‌وه‌ كراوه‌‪ ،‬له‌كاتی‌ روودانی‌ حاڵه‌تی‌‬ ‫(شــاز)دا به‌نمونه‌ (جێهێشتنی‌ ماڵ‪،‬‬ ‫له‌الیه‌ن ژن یان پیاوه‌وه‌ به‌بێ‌ مۆڵه‌تی‌‬ ‫شه‌رعی‌‪ ،‬یــان به‌كارهێنانی‌ زۆرداری‌‬ ‫بۆ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌ركی‌ هاوسه‌رێتی‌‬ ‫كه‌ببێته‌هۆی‌ زیان گه‌یاندن به‌به‌رامبه‌ر‪،‬‬ ‫دانه‌نانی‌ ماڵێكی‌ گونجاو له‌الیه‌ن پیاو‬ ‫بۆ ژن)‪ ،‬یان (ژن رێگه‌ ن ـه‌دات پیاو‬ ‫بێته‌ ماڵه‌وه‌‌و یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌)‪ ،‬سزای‌‬ ‫(ناشز) به‌سه‌ر الیه‌نی‌ كه‌مته‌رخه‌مدا جێ‌‬ ‫به‌جێی‌ ده‌كرێت به‌بێ‌ جیاوازی‌‪ ،‬لێره‌دا‬ ‫یاسا ناس ئه‌میره‌ زیاتر رونكردنه‌وه‌‬ ‫ده‌دات‌و ده‌ڵێت»جاران سزاكانی‌ (ناشز)‬ ‫زیاتر بۆ ژن بوو‪ ،‬ئێستا بۆهه‌ردووكیانه‌‪،‬‬ ‫هه‌ركامێكیان ئه‌و مه‌رجانه‌ی‌ تێدابوو‬ ‫ده‌بێته‌(ناشز)»‪ ،‬ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌شده‌كات‬ ‫كه‌ ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه‌(ناشز) بێت‪ ،‬ده‌بێت‬ ‫نه‌فه‌قه‌ی‌ ژنه‌كه‌ بدات‌و خه‌رجی‌ بكات‪،‬‬ ‫ژنه‌كه‌ش بۆی‌ هه‌یه‌ دوای‌ شه‌ش مانگ‬ ‫داوای‌ جیابونه‌وه‌ بكات‪ ،‬یاسا لێكیان‬ ‫جیاده‌كاته‌وه‌‌و وتـی‌«لـه‌و حاڵه‌ته‌شدا‬ ‫ژنــه‌كــه‌ مـــاره‌یـــی‌‌و هــه‌مــوو مافێكی‌‬ ‫یاسایی‌ به‌رده‌كه‌وێت‪ ،‬به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌‬ ‫گه‌رهاتوو ژنه‌كه‌(ناشز) بــوو‪ ،‬هه‌موو‬ ‫مافه‌كانی‌ له‌ده‌ست ده‌دات»‪ ،‬یه‌كێكی‌‬ ‫تر له‌و مادانه‌ی‌ گۆڕانكاری‌ به‌سه‌ردا‬ ‫هــاتــووه‌‪ ،‬مــــاده‌ی‌(‪ )26‬له‌یاساكه‌دا‪،‬‬ ‫ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌رهاتوو پیاو دوو‬ ‫ژنی‌ هه‌بوو بۆی‌ نیه‌(هه‌وێ‌) به‌یه‌كه‌وه‌‬ ‫له‌یه‌ك خانودا دابنێت به‌بێ‌ ره‌زامه‌ندی‌‬ ‫خۆیان‪ ،‬ته‌نانه‌ت بۆشی‌ نیه‌ دایـك‌و‬ ‫باوكیشی‌ له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا دابنێت‪ ،‬ته‌نها‬ ‫له‌یه‌ك حاڵه‌تدا نه‌بێت ئه‌ویش»ئه‌وه‌یه‌‬ ‫گه‌رهاتوو پیاوه‌كه‌ منداڵێكی‌ كوڕی‌‬


‫یەکشەممە | ‪٢٠٢١/٣/٨‬‬

‫چاپکراوێکی تایبەتە بە ‪٨‬ـی مارس‬

‫ــــی ژنان لەدوای راپەڕینەوە‬ ‫هه‌بێت‪ ،‬له‌ژنێكی‌ دیكه‌‌و هێشتا باڵق‬ ‫نه‌بوبێت‪ ،‬ده‌توانێت بیهێنێته‌ ماڵه‌كه‌ی‌‌و‬ ‫پێكه‌وه‌ بژین»‪ ،‬ئه‌و یاسا ناسه‌ ئاماژه‌شی‌‬ ‫بۆ ئه‌وه‌كرد له‌پێشدا كه‌بڕیار له‌سه‌ر‬ ‫بڕی‌ نه‌فه‌قه‌ ده‌درا گۆڕانكاری‌ به‌سه‌ردا‬ ‫ن ـه‌ده‌هــات(ســابــت)بــوو‪ ،‬بــه‌اڵم دوای‌‬ ‫هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاساكه‌«بڕی‌ نه‌فه‌قه‌‬ ‫به‌پێی‌ گۆڕانكاری‌‌و بــارودۆخ‪ ،‬گۆڕانی‌‬ ‫به‌سه‌ردا دێت‌و زیاد‌و كه‌م ده‌كات»‪.‬‬ ‫سه‌باره‌ت به‌حاڵه‌تی‌ جیابونه‌وه‌‪ ،‬ئه‌میره‌‬ ‫حه‌سه‌ن باس له‌رێنماییه‌ یاساییه‌كان‬ ‫ده‌كـــات‪ ،‬جیابونه‌وه‌ی‌ (اخــتــیــاری‌)‪،‬‬ ‫كه‌به‌رێكه‌وتنی‌ هـه‌ردووال ده‌بێت‌و پێی‬ ‫ده‌وترێت(خلع)‪ ،‬پێشتر ده‌بــوو پیاو‬ ‫بڕیاربدات‪ ،‬ژنه‌كه‌ ت ـه‌اڵق ده‌دات یان‬ ‫نا‪ ،‬به‌اڵم ئێستا هه‌ركامێكیان ژن یان‬ ‫پیاو بیانه‌وێت جیاببنه‌وه‌‪ ،‬خۆیان‬ ‫ده‌كڕنه‌وه‌ به‌و داواكارییه‌ی‌ به‌رامبه‌ر‬ ‫لێیان ده‌كات‪ ،‬به‌نمونه‌(پیاوه‌كه‌ ده‌ڵێت‬ ‫به‌ژنه‌كه‌ ته‌اڵقت ده‌ده‌م له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و‬ ‫بڕه‌ پاره‌یه‌‪ ،‬ژنه‌كه‌ پێ‌ ده‌دات‌و كۆتایی‌‬ ‫دێت‪ ،‬یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ژنه‌كه‌ داواكاری‌‬ ‫ده‌بێت)‌و ده‌ڵێت»دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ژن‌و مێرد‬ ‫یه‌كێكیان بڕیاری‌ جیابونه‌وه‌ ده‌دات‪ ،‬چ‬ ‫ژنه‌كه‌ یان پیاوه‌كه‌‪ ،‬كه‌سیان ناتوانن‬ ‫ئه‌وی‌ دی‌ ببه‌ستنه‌وه‌«‪.‬‬

‫كاتێك پیاو به‌بێ‌ پاساو له‌ژن‬ ‫جیاببێته‌وه‌‬

‫له‌یاسای‌ ژمــاره‌(‪)77‬ی‌ ساڵی‌(‪)1983‬‬ ‫دا هاتووه‌‪ ،‬گه‌ربێت‌و پیاوێك به‌بێ‌ هیچ‬ ‫پاساوێك له‌هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ جیاببێته‌وه‌‌و‬ ‫هــاوس ـه‌ره‌ك ـه‌ی‌‌و منداڵه‌كانی‌ شوێنی‌‬ ‫مانه‌وه‌یان نه‌بێت تیایدا بژین‪ ،‬ئه‌وا‬ ‫ژنه‌كه‌ بۆی‌ هه‌یه‌ بۆماوه‌ی‌ سێ‌ ساڵ‬ ‫لــه‌و خــانــوه‌دا بمێنێته‌وه‌ كه‌تیایدا‬ ‫ده‌ژی‌‪ ،‬ئه‌گه‌ر خانووه‌كه‌ كــرێ‌ بوو‪،‬‬ ‫ئ ـه‌وا ده‌بێت پیاوه‌كه‌ بــۆمــاوه‌ی‌ سێ‌‬ ‫ســاڵ كرێی‌ خانوه‌كه‌ بــدات‪ ،‬مه‌رجی‌‬ ‫ئه‌وه‌ش بۆژنه‌كه‌ دانراوه‌ كه‌له‌وماوه‌یه‌ی‌‬ ‫له‌خانوی‌ پیاوه‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌‪ ،‬بۆی‌‬ ‫نیه‌ كه‌سی‌ بێگانه‌ بهێنێته‌ ماڵه‌كه‌‌و‬ ‫له‌گه‌ڵیدا بژی‌‪ ،‬ئه‌م بڕیاره‌‪ ،‬بڕیارێكی‌‬ ‫كــۆنـه‌ ل ـه‌ب ـه‌ر ئـــه‌وه‌ی‌ ل ـه‌ب ـه‌رژوه‌نــدی‌‬ ‫ژناندایه‌ وه‌ك خۆی‌ ماوه‌ته‌وه‌‪ ،‬دانانی‌‬

‫سندوقێكی‌ تایبه‌ت به‌هاوكاری‌ ژنان‬ ‫یه‌كێكی‌ تــره‌ لـه‌بــڕیــاره‌ گرنگه‌كان‪،‬‬ ‫به‌پێی‌ بڕیاره‌كه‌ دانانی‌ سندوقێكی‌‬ ‫تایبه‌ته‌ له‌چاودێری‌ كۆمه‌اڵیه‌تی‌ كه‌سه‌ر‬ ‫به‌وه‌زاره‌تی‌ كاروكاروباری‌ كۆمه‌اڵیه‌تیه‌‪،‬‬ ‫به‌مه‌به‌ستی‌ هاوكاریكردنی‌ ئه‌و ژنانه‌ی‌‬ ‫هاوسه‌ره‌كانیان ونن یاخود زیندانین‪.‬‬

‫میراتی‌ هاوسه‌ر‌و مافی‌ ژن‬

‫بابه‌تی‌ میرات‪ ،‬له‌یاسادا گۆڕانكارییه‌ك ‌‬ ‫ی‬ ‫بــنـه‌ڕه‌تـی‌ گرنگی‌ ب ـه‌س ـه‌رداهــاتــووه‌‪،‬‬ ‫به‌گشتی‌ ژن نیوه‌ی‌ پیاوی‌ به‌رده‌كه‌وێت‬ ‫له‌میراتدا‪ ،‬به‌اڵم له‌میراتی‌ هاوسه‌ردا‪،‬‬ ‫گه‌رهاتوو ژن منداڵی‌ هه‌بوو له‌پیاوه‌كه‌ی‌‬ ‫ئ ـه‌وا یـه‌ك لـه‌سـه‌رچــواری‌ میراته‌كه‌ی‌‬ ‫به‌رده‌كه‌وێت‪ ،‬گه‌ر منداڵیشی‌ نه‌بوو ئه‌وا‬ ‫یه‌ك له‌سه‌ر هه‌شتی‌ به‌رده‌كه‌وێت‪ ،‬ئه‌وه‌ی‌‬ ‫لێره‌دا گرنگه‌ باس بكرێت زیادكردنی‌‬ ‫ئه‌و بڕگه‌یه‌یه‌ له‌یاساكه‌دا كه‌(ره‌چاوی‌‬ ‫ب ـه‌شــداری‌ ژن ده‌كـــات له‌پێكهێنانی‌‬ ‫ژیانی‌ ئه‌و پیاوه‌دا)‪ ،‬ئه‌میره‌ حه‌سه‌ن‪،‬‬ ‫به‌گرنگیه‌وه‌ باس له‌م بڕگه‌یه‌ی‌ یاساكه‌‬ ‫ده‌كات‌و روونیده‌كاته‌وه‌ كه‌(ئه‌گه‌ر هاتوو‬ ‫كوڕێك هاوسه‌رگیری‌ له‌گه‌ڵ كچێكی‌‬ ‫مــوچ ـه‌خــۆردا كــرد‌و مـــاوه‌ی‌ ‪ 20‬ساڵ‬ ‫پێكه‌وه‌ بوون‪ ،‬یاخود ژنێك بڕێك پاره‌ی‌‬ ‫وه‌ك میرات یان هه‌ر سه‌رمایه‌یه‌كی‌ تری‌‬ ‫هه‌بێت‪ ،‬به‌شدار ده‌بێت له‌خه‌رجی‌ ماڵ‌و‬ ‫كڕینی‌ موڵكدا له‌ماڵی‌ مێرده‌كه‌ی‌)‪،‬‬ ‫ی دابه‌شكردنی‌ میراتدا‬ ‫ده‌ڵێت»له‌كات ‌‬ ‫ره‌چـــــاوی‌ ئــــه‌وه‌ ده‌كـــرێـــت‪ ،‬ژن ـه‌ك ـه‌‬ ‫به‌شداربووه‌ له‌هاوكاریكردنی‌ پیاوه‌كه‌‪،‬‬ ‫بۆ پێكه‌وه‌نانی‌ س ـه‌ره‌وت یان كڕینی‌‬ ‫موڵك‌و ئه‌ژماری‌ ئه‌و بــڕه‌ی‌ كه‌ژنه‌كه‌‬ ‫بــه‌شــداری‌ پــێــكــردووه‌ ده‌كــرێــت ـه‌وه‌«‪،‬‬ ‫وتیشی‌« ئه‌م خاڵه‌ زۆر زۆر گرنگه‌‪ ،‬به‌اڵم‬ ‫به‌داخه‌وه‌ تائێستا جێ‌ به‌جێ‌ نه‌كراوه‌«‪.‬‬

‫كوشتنی‌ ژن به‌پاساوی‌ شه‌ره‌ف‬

‫له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقیدا‪ ،‬كوشتن ‌‬ ‫ی‬ ‫ژنان به‌پاساوی‌ شه‌ره‌ف‪ ،‬خۆی‌ له‌خۆیدا‬ ‫رێگه‌ی‌ به‌بكوژ ده‌دا پاساو بۆ تاوانه‌كه‌ی‌‬ ‫لـه‌ژێــر نـــاوی‌(شـــه‌ره‌ف) بهێنێته‌وه‌‌و‬ ‫ی سوكی‌ به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرا‪،‬‬ ‫سزایه‌ك ‌‬ ‫به‌اڵم له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا‌و به‌هه‌وڵی‌‬

‫رێــكــخــراوه‌كــان ـی‌ ژنــــان‌و چــاالكــوان‪،‬‬ ‫له‌بڕیاری‌(‪)59‬دا هاتووه‌ كوشتنی‌ ژنان‬ ‫به‌پاساوی‌ شه‌ره‌ف قه‌ده‌غه‌یه‌‪ ،‬ده‌چێته‌‬ ‫چوارچێوه‌ی‌ كوشتنی‌ به‌ئه‌نقه‌ست‪،‬‬ ‫تاوانبار به‌پێی‌ مادده‌ی‌ (‪)406‬ی‌ یاسای‌‬ ‫سزادانی‌ عێراقی‌ سزا ده‌درێت‪ ،‬هاوكات‬ ‫بــڕیــاردرا هـه‌ر كه‌سێك ببێته‌ هانده‌ر‬ ‫یان هۆكار بێت بۆ خۆسوتاندن یاخود‬

‫ئـه‌گـه‌رچـی‌ ده‌رچــوونــی‌ ئــه‌م یاسای ‌ه‬ ‫به‌ده‌ستكه‌وتی‌ گه‌وره‌ ئه‌ژمار ده‌كرێت‬ ‫له‌الیه‌ن رێكخراوه‌كانی‌ ژنانه‌وه‌‪ ،‬هاوكات‬ ‫پێیان وایه‌ ئه‌م یاسایه‌ له‌ئاستی‌ ته‌واوی‌‬ ‫داواكاریه‌كانیاندا نیه‌‪ ،‬له‌مباره‌یه‌وه‌‬ ‫ئه‌میره‌ حه‌سه‌نی‌ یاسا ناس‌و چاالكوانی‌‬ ‫بواری‌ مافه‌كانی‌ ژنان ده‌ڵێت»یاساكه‌‬ ‫ل ـه‌گ ـه‌ڵ تــــه‌واوی‌ داواكـــــاری‌ ئێمه‌ی‌‬

‫له‌چوارچێوه‌ی‌ ئه‌م دادگا تایبه‌تمه‌نده‌و‌ه‬ ‫دادگایی‌ بكرێن‪ ،‬یه‌كێكی‌ تر له‌خاڵه‌كانی‌‬ ‫خۆشكردنی‌ زه‌مینه‌ بۆ جێ‌ به‌جێكردنی‌‬ ‫یاسای‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ توندووتیژی‌‬ ‫خێزانی‌‪ ،‬دانانی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ پسپۆڕ بووله‌‬ ‫(پزیشكی‌ دادوه‌ری‌‪ ،‬رێكخراوه‌كانی‌ ژنان‪،‬‬ ‫فه‌رمانگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ توندووتیژی‌‪،‬‬ ‫داواكـــاری‌ گشتی‌)‪ ،‬سه‌ر بـه‌وه‌زاره‌تـی‌‬

‫ی له‌دادگاو‬ ‫پێویست ‌ه ئه‌و كه‌سانه‌ ‌‬ ‫ی كارده‌كه‌ن‪ ،‬بڕوایان‬ ‫پۆلیس‌و توندووتیژ ‌‬ ‫ی یاساكان‬ ‫ی ژن هه‌بێت‪ ،‬بۆئه‌وه‌ ‌‬ ‫به‌ماف ‌‬ ‫ێ به‌جێبكرێن‬ ‫ج ‌‬ ‫خۆكوشتنی‌ ژنان‪ ،‬ئه‌وا به‌پێی‌ یاسا سزا‬ ‫ده‌درێــت‪ ،‬كه‌ئه‌مه‌ش دواتــر خرایه‌ نێو‬ ‫یاسای‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ توندووتیژی‌‬ ‫خێزانی‌‪.‬‬

‫مۆڵه‌تی‌ دایكایه‌تی‌‬

‫یه‌كێكی‌ تر له‌و یاسایانه‌ی‌ جگه‌ له‌ماف ‌‬ ‫ی‬ ‫ژنبوون‪ ،‬پاراستنی‌ مافی‌ دایكایه‌تیه‌‬ ‫لــه‌دام‌و ده‌زگــا فه‌رمیه‌كاندا‪ ،‬ئه‌ویش‬ ‫یاسای‌ ژمـــاره‌(‪)23‬ی‌ ساڵی‌ (‪)2003‬‬ ‫كه‌له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌وه‌ ده‌رچووه‌‪،‬‬ ‫تێیدا هاتووه‌ (ژنانه‌ی‌ له‌كاتی‌ مۆڵه‌تی‌‬ ‫دایــكــای ـه‌تــیــدان‪ ،‬ب ـه‌درێــژای ـی‌ مــاوه‌ی‌‬ ‫مۆڵه‌ته‌كه‌ی‌ مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی‌ ته‌واوی‌‬ ‫پێ‌ ده‌درێت)‪.‬‬

‫یاسای‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌‬ ‫توندووتیژی‌ خێزانی‌‬

‫یه‌كێكی‌ تر له‌ده‌ستكه‌وته‌ گه‌وره‌كان ‌‬ ‫ی‬ ‫خه‌باتی‌ ژن ــان‌و هـه‌وڵـی‌ بـێ‌ ووچانی‌‬ ‫رێــكــخــراوه‌كــانـی‌ ژنـــان‌و چــاالكــوانــان‪،‬‬ ‫ده‌رچوونی‌ یاسای‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌‬ ‫تــونــووتــیــژی‌ خــێــزانـی‌‪ ،‬ژمــــاره‌(‪)8‬ی‌‬ ‫ساڵی‌(‪ ،)2011‬له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان‪،‬‬

‫چاالكوانان‌و رێكخراوه‌كانی‌ ژنان نه‌بوو‪،‬‬ ‫ئێمه‌ ده‌مانویست یاسایه‌كی‌ تێروته‌سه‌ل‬ ‫بێت ب ـه‌تــونــدووتــیــژی‌ كــۆمـه‌اڵیـه‌تـی‌‪،‬‬ ‫ســیــاسـی‌‪ ،‬ئــابــوری‌‪ ،‬یــاســای ـی‌«‪ ،‬ئه‌و‬ ‫بـه‌نــمــونـه‌یـه‌ك مه‌به‌ستی‌ قسه‌كه‌ی‌‬ ‫زیاتر روون كــرده‌وه‌و وتی‌«مه‌به‌ستمان‬ ‫بــوو یاسایه‌ك بێت تێدا مافی‌ ژنان‬ ‫له‌هه‌موو بواره‌كانی‌ ژیاندا پارێزراوبێت»‪،‬‬ ‫وتیشی‌«جاری‌ واهه‌ی ‌ه حكومه‌ت بڕیارێك‬ ‫ده‌رده‌كات‪ ،‬خودی‌ بڕیاره‌كه‌ توندووتیژه‌‬ ‫له‌گه‌ڵ ژنان‪ ،‬بۆیه‌ به‌پێویستمان ده‌زانی‌‬ ‫ئه‌و یاسایه‌‪ ،‬یاسایه‌كی‌ به‌رفراوان بێت»‪،‬‬ ‫له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه‌ به‌رۆڵ‌و كاریگه‌ری‌‬ ‫یاسای‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ توندووتیژی‌‬ ‫خــێــزان ـی‌ ده‌دات‪ ،‬ده‌ڵــێــت»یــاســای‌‬ ‫به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ توندووتیژی خێزانی‌‬ ‫رۆڵ‌و كاریگه‌ری‌ خۆی‌ هه‌یه‌‪ ،‬چونكه‌‬ ‫تایبه‌ته‌ به‌خێزان‪ ،‬خێزانیش پێكهاته‌ی‌‬ ‫یه‌كه‌می‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌‪ ،‬كاتێك خێزان ئارام‬ ‫بوو كۆمه‌ڵگه‌ش ئارام ده‌بێت»‪.‬‬ ‫لـه‌گــرنــكــتــریــن خــاڵ ـه‌كــان ـی‌ یاسایی‌‬ ‫بــه‌ره‌نــگــاربــوونــه‌وه‌ی‌ تــونــدووتــیــژی‌‬ ‫خێزانی‌‪( ،‬قه‌ده‌غه‌كردنی‌ خه‌ته‌نه‌كردنی‌‬ ‫كچان‪ ،‬ب ـه‌زۆر ب ـه‌شــوودان‪ ،‬به‌شودانی‌‬ ‫كچ به‌منداڵی‌‪ ،‬ژن بــه‌ژن‌و ته‌اڵقدانی‌‬ ‫به‌زۆر‪ ،‬بڕینی‌ په‌یوه‌ندی‌ كۆمه‌اڵیه‌تی‌‪،‬‬ ‫زۆرلێكردنی‌ ژن بۆ له‌شفرۆشی‌ له‌الیه‌ن‬ ‫مــێــرد یــان بــرا یــان هه‌رئه‌ندامێكی‌‬ ‫خــێــزانــه‌كــه‌ی‌‪ ،‬خــۆكــوشــتــن ب ـه‌هــۆی‌‬ ‫توندووتیژییه‌وه‌‪ ،‬له‌باربردنی‌ بـه‌زۆر‪،‬‬ ‫لێدانی‌ منداڵ‌و هاوسه‌ر‌و جنێو‌و دان‪،‬‬ ‫توندووتیژی‌ ده‌رونی‌ به‌گشتی‌)‪ ،‬دانانی‌‬ ‫سزای‌ تایبه‌ت بۆهه‌ریه‌ك له‌م حاڵه‌تانه‌‪.‬‬

‫دامه‌زراندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌‬ ‫نه‌هێشتنی‌ توندووتیژی‌ دژی‌ ژنان‬

‫لــه‌پــێــش ده‌رچـــــوونـــــی‌ یــاســایــ ‌‬ ‫ی‬ ‫به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ توندووتیژی‌ خێزانی‌‪،‬‬ ‫به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ نه‌هێشتنی‌ توندووتیژی‌‬ ‫دژی‌ ژنــان دامــه‌زرا‪ ،‬له‌كاره‌كانی‌ ئه‌م‬ ‫به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ كرداری‌‬ ‫كاركردنه‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ توندووتیژی‬ ‫دژی‌ ژنــان‪ ،‬كاتێك ژنێك رووب ـه‌ڕوی‌‬ ‫توندووتیژی‌ ده‌بێته‌وه‌‪ ،‬پێش ئه‌وه‌ی‌‬ ‫رووبكاته‌ دادگــا‪ ،‬ده‌توانێت په‌یوه‌ندی‌‬ ‫ب ـه‌م فه‌رمانگه‌یه‌وه‌ بكات بــۆئـه‌وه‌ی‌‬ ‫هــاوكــاری‌ بكرێت‪ ،‬گـه‌رهــاتــوو ژنێك‬ ‫پێویستی‌ به‌وه‌بوو به‌هانایه‌وه‌ بچن‪،‬‬ ‫ئ ـه‌وا ئه‌ركی‌ ئـه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌یه‌‬ ‫ئه‌و ژنه‌ رزگاربكه‌ن‪ ،‬داڵــده‌دان ـی‌ ئه‌و‬ ‫ژنانه‌ی‌ له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتن یاخود‬ ‫دووچـــاری‌ كێشه‌ بــونـه‌تـه‌وه‌‪ ،‬له‌گه‌ڵ‬ ‫ئه‌مه‌شدا دانانی‌ دادگایه‌كی‌ تایبه‌تمه‌ند‬ ‫به‌یاساكه‌ به‌ناوی‌(دادگای‌ نه‌هێشتنی‌‬ ‫تــونــدووتــیــژی‌ خــێــزان ـی‌)‪ ،‬بــۆئ ـه‌وه‌ی‌‬ ‫حاڵه‌ته‌كانی‌ تــونــدووتــیــژی‌ خێزانی‌‬

‫مافی‌ مرۆڤ‪ ،‬كاری‌ لیژنه‌كه‌ش بریت ‌‬ ‫ی‬ ‫بوو له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ راپۆرتی‌ تایبه‌ت‬ ‫به‌حاڵه‌ته‌كانی‌ توندووتیژی‌ بۆ وه‌زاره‌تی‌‬ ‫ناوبراو‪.‬‬

‫ی بااڵی‌‬ ‫دامه‌زراندنی‌ ئه‌نجومه‌ن ‌‬ ‫كاروباری‌ خانمان‬

‫دامه‌زراندنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ بااڵی‌ كاروبار ‌‬ ‫ی‬ ‫خــانــمــان‪ ،‬به‌ده‌ستكه‌وتێكی‌ گرنگ‬ ‫ئه‌ژمارده‌كرێت‪ ،‬ئه‌گه‌رچی‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌و‬ ‫ئه‌نجومه‌نه‌ش له‌ئاست داواكاری‌ ئێمه‌دا‬ ‫نه‌بێت‪ ،‬به‌اڵم رۆڵ‌و گرنگی‌ خۆی‌ هه‌یه‌‬ ‫له‌هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ مافه‌كانی‌‬ ‫ژنان‌و سااڵنه‌ پالنی‌ تایبه‌تی‌ سه‌باره‌ت‬ ‫به‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ توندووتیژی‌ دژی‌‬ ‫ژنان هه‌یه‌‪.‬‬

‫به‌شداری‌ سیاسی‌ ژنان‌و سیستمی‌‬ ‫كۆتا‬

‫به‌درێژای‌ مێژوو ژنان رۆڵیان هه‌بوو‌ه‬ ‫لــه‌ب ــواری‌ ســیــاســیــدا‪ ،‬ب ـه‌شــداربــوون‬ ‫له‌قۆناغه‌كانی‌ خه‌باتی‌ چ ـه‌كــداری‌‌و‬ ‫خه‌باتی‌ نهێنی‌(ته‌نزیمی‌)دا‪ ،‬به‌اڵم‬ ‫هه‌میشه‌ مــێــژوو‪ ،‬حزبه‌ سیاسیه‌كان‬ ‫غه‌دریان له‌رۆڵ‌و پێگه‌ی‌ سیاسی‌ ژنان‬ ‫كردووه‌‌و بڕوایان به‌توانای‌ ژنان نه‌بووه‌‪،‬‬ ‫له‌دوای‌ راپه‌ڕینه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ به‌شداری‌‬ ‫ژنان له‌سیاسه‌ت‌و به‌ڕێوه‌بردنی‌ ده‌وڵه‌تدا‬ ‫سیستمی‌ كۆتا دانـــرا‪ ،‬بۆیه‌كه‌مجار‬ ‫له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا له‌ ‪1992/5/19‬‬ ‫یــه‌كــه‌م هــه‌ڵــبــژاردنــی‌ پ ـه‌رل ـه‌مــان ـی‌‬ ‫ئه‌نجامدراو‪ ،‬به‌پێی‌ یاسای‌ كۆتا ژنان‬ ‫بۆیان هه‌بوو به‌رێژه‌ی‌ له‌‪ %7‬به‌شداری‌‬ ‫هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن‪ ،‬له‌هه‌ڵبژاردنی‌‬ ‫په‌رله‌مانی‌ كوردستان بۆ خولی‌ دووه‌م‬ ‫له‌ساڵی‌(‪)2005‬دا ژنان به‌رێژه‌ی‌(‪)%25‬‬ ‫ب ـه‌شــداریــان كـــرد‪ ،‬دواتـــر به‌هه‌وڵی‌‬ ‫رێكخراوه‌كانی‌ ژنـــان‌و چــاالكــوانــان‌و‬ ‫ژنانی‌ ناو حزبه‌كان رێژه‌كه‌ بۆ(‪،)%30‬‬ ‫به‌رزكرایه‌وه‌‪ ،‬یاسا ناس ئه‌میره‌ حه‌سه‌ن‪،‬‬ ‫سه‌باره‌ت به‌كۆتا‌و به‌شداری‌ سیاسی‌‬ ‫ژنــان بــاس لــه‌وه‌ ده‌كـــات‪ ،‬كۆتا دوو‬ ‫الیه‌نه‌‪ ،‬الیه‌نه‌ باشه‌كه‌ی‌ بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك‬ ‫كه‌بڕوای‌ به‌تواناو لێهاتووی‌ ژنان نیه‌‪،‬‬ ‫ده‌رفه‌تێك ده‌بێت بۆ به‌شداری‌ سیاسی‌‬ ‫ژنان‪ ،‬ده‌ڵێت»له‌و واڵتانه‌ی‌ كه‌بڕوایان‬ ‫به‌توانا‌و لێهاتووی‌ ژنان نیه‌‪ ،‬بۆ ئه‌وه‌ی‌‬ ‫به‌شداری‌ سیاسه‌ت بكه‌ن‌و سیاسه‌ت‬ ‫به‌كاری‌ پیاوانه‌ ده‌زانــن‪ ،‬ده‌رفه‌تێكی‌‬ ‫گرنگه‌ بۆ به‌شداری‌ ژنــان»‪ ،‬ئاماژه‌ بۆ‬ ‫الیه‌نی‌ دووه‌می‌ سیستمی‌ كۆتا ده‌كات‪،‬‬ ‫كه‌الیه‌نێكی‌ نه‌رێنیه‌‌و وتی‌«زۆرجار كۆتا‬ ‫ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ ئــه‌وه‌ی‌ كه‌سی‌‬ ‫شیاو نه‌چێته‌ شوێنی‌ شیاو»‪ ،‬نیگه‌رانی‌‬ ‫له‌وه‌ ده‌ربڕی‌ گه‌ر بێت‌و كۆمه‌ڵگه‌ بڕوای‌‬ ‫به‌توانانی‌ ژنــان‌و مافی‌ ژن هه‌بێت‪،‬‬

‫ده‌نگیان بۆ ئه‌و كاندیده‌ ژنانه‌ بێت‬ ‫كه‌شایسته‌ن‪ ،‬ئه‌وكات ژنانی‌ شایست ‌ه‬ ‫به‌بێ‌ كۆتا‌و به‌ده‌نگی‌ خۆیان ده‌چنه‌‬ ‫ناوه‌ندی‌ بڕیار‪.‬‬

‫بڕیاری‌ (‪)1325‬‬

‫بـــــڕیـــــاری‌(‪)1325‬ی‌ ســــاڵــــی‌(‪‌ )2000‬‬ ‫ی‬ ‫كه‌بڕیارێكی‌ نــێــوده‌وڵ ـه‌ت ـی‌ نـه‌تـه‌وه‌‬ ‫یه‌كگرتوه‌كانه‌‪ ،‬بــۆ هـه‌مــوو جیهانه‌‬ ‫بـه‌گــشــتــی‌‌و بـه‌تــایــبـه‌تـی‌ ئــه‌و واڵت‌و‬ ‫ناوچانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌شه‌ڕوملمالنێ‌‬ ‫سیاسی‌ تێدایه‌‪ ،‬بــڕیــاره‌كـه‌ تایبه‌ته‌‬ ‫به‌پاراستنی‌ (ژنان‌و مندااڵنی‌) سیڤیل‪،‬‬ ‫له‌كاتی‌ جه‌نگ‌و ملمالنێ‌ ناوخۆیی‌‌و‬ ‫هه‌رێمی‌‌و نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا‪ ،‬هه‌رێمی‌‬ ‫كــوردســتــانــیــش وه‌ك ی ـه‌كــێــك ل ـه‌و‬ ‫نــاوچــان ـه‌ی‌ شه‌ڕوملمالنێی‌ سیاسی‌‬ ‫تێدایه‌‪ ،‬بڕیاره‌كه‌ی‌ خستوه‌ته‌ بواری‌ جێ‌‬ ‫به‌جێكردنه‌وه‌ له‌رێگه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ بااڵی‌‬ ‫كاروباری‌ خانمان‪.‬‬ ‫له‌كۆتا قسه‌كانیدا ئه‌میره‌ حه‌سه‌نی‌‬ ‫یاساناس‌و چاالكی‌ بــواری‌ مافه‌كانی‌‬ ‫ژنان‪ ،‬ئاماژه‌ بۆ جێ‌ به‌جێی‌ نه‌كردنی‌‬ ‫یاسا ده‌كــات‌و پێی‌ وای ـه‌ هه‌ندێكجار‬ ‫یاساكان ته‌نها نوسراوی‌ سه‌ر كاغه‌ز‬ ‫ده‌بـــن‪ ،‬چونكه‌ ج ـێ‌ به‌جێكردنیان‬ ‫په‌یوه‌سته‌ به‌عه‌قڵیه‌ت‌و تێگه‌یشتنی‌‬ ‫كۆمه‌ڵگه‌‪ ،‬وتی‌«به‌داخه‌وه‌ ده‌ركردنی‌‬ ‫یاسا بۆ پاراستنی‌ مافه‌كانی‌ ژنان‬ ‫به‌ته‌نیا به‌س نیه‌‪ ،‬چونكه‌ بابه‌ته‌كه‌‬ ‫به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌عه‌قڵ‌و تێگه‌یشتنی‌‬ ‫كۆمه‌ڵگاو نیه‌تی‌ ده‌سه‌اڵتداران له‌جێ‌‬ ‫به‌جێكردنیدا»‪ ،‬به‌گرنگی‌ ده‌زانــێــت‬ ‫حكومه‌ت‌و رێكخراوه‌كانی‌ ژنان‌و رێكخراوه‌‬ ‫مـه‌ده‌نــیـه‌كــان‪ ،‬بـه‌رنــامـه‌ی‌ تایبه‌تیان‬ ‫به‌تواناسازی هه‌بێت بۆ سه‌رجه‌می‌‬ ‫ئ ـه‌و ك ـ ‌هس‌و الیه‌نانه‌ی‌ په‌یوه‌ندییان‬ ‫به‌ده‌زگاكانی‌ توندووتیژی‌‌و پۆلیس‌و‬ ‫دادگاكانه‌وه‌ هه‌یه‌‌و ده‌ڵێت «له‌پۆلیس‪،‬‬ ‫لێكۆڵه‌رێكه‌وه‌ تــاده‌گــات ـه‌ دادوه‌رو‬ ‫داواكاری‌ گشتی‌‪ ،‬به‌شداری‌ تێدا بكه‌ن‪،‬‬ ‫بۆئه‌وه‌ی‌ نه‌بنه‌ رێگر له‌جێ‌ به‌جێكردنی‌‬ ‫ی له‌به‌رژوه‌ندی‌ ژنان‬ ‫ئه‌و بڕیارو یاسایانه‌ ‌‬ ‫ده‌رچوون»‪.‬‬

‫مێژوو‪،‬‬ ‫حیزبه‌كان‬ ‫غه‌دریان‬ ‫ی‬ ‫له‌رۆڵ‌و پێگه‌ ‌‬ ‫ی ژنان‬ ‫سیاس ‌‬ ‫كردووه‌‌و‬ ‫باوه‌ڕیان‬ ‫به‌تواناكانیان‬ ‫نه‌بووه‌‬


‫یەکشەممە | ‪٢٠٢١/٣/٨‬‬

‫چاپکراوێکی تایبەتە بە ‪٨‬ـی مارس‬

‫״رۆژێك چییە بۆ ژن‪ ،‬خۆی ژن واتە هەموو رۆژگار״‬ ‫ئا‪ :‬الجان‬ ‫پیاوان تاچەند هەست بەئەرك‌و رۆڵ‌و‬ ‫ماندووبونی ژنەكانیان دەكــەن؟‪ ،‬ئایا‬ ‫توانیویانە بەشێوازێك لەشێوازەكان‪،‬‬ ‫لــەرۆژی جیهانی ژناندا یاخود هەر‬ ‫رۆژێكی دیكەی ئاساییدا بەهەڵوێستێك‬ ‫یــاخــود بــەووشــەیــەك رۆڵ‌و ئەركی‬ ‫هاوسەرەكانیان بەرزبنرخێنن؟‪ ،‬بۆ ئەم‬ ‫مەبەستە رێوان چەند پیاوێكی لەچین‌و‬ ‫توێژو‌و تەمەنی جیاواز دواندووە‪.‬‬ ‫مــام رەحیم پیاوێكی تەمەن (‪)71‬‬ ‫ساڵە‪ ،‬لەبەردەم دیــواری ماڵەكەیاندا‬ ‫لــەبــەر تیشی خـــۆر دانــیــشــتــبــوو‪،‬‬ ‫دەستەكانی خستبوە سەر گۆچانەكەی‬ ‫دەستی‌و جــارجــارەش ئەومندااڵنەی‬ ‫كەلەكۆاڵنەكەدا یاریان دەكرد لەهاتنی‬ ‫ئۆتۆمبێل ئــاگــادار دەكــــردەوە‪ ،‬مام‬ ‫رەحیم نازانێت (‪)8‬ی مــارس چیە‪،‬‬ ‫بەاڵم خۆی وتەنی رێز‌و خۆشەویستی‬ ‫بــۆهــاوســەرەكــەی هــەی ـە‌و پێی وایــە‬ ‫ئەوەی ژنەكەی كێشاویەتی لەماوەی‬ ‫ژیانی هاوسەرگیریدا‪ ،‬هەرگیز كچی‬ ‫ێ ئەوە بكات‪ ،‬دەڵێت»من‬ ‫ئێستا ناتوان ‌‬ ‫بۆیە تائێستا مــاوم باشی ژنەكەمە‪،‬‬ ‫ئێستاش پەنچەیەكی نایەم بەهەموو‬ ‫دنیا»‪ ،‬مام رەحیم‌و سنەوبەری تەمەن‬ ‫(‪)64‬ساڵی هاوسەری ئەوەیان لەیاد‬ ‫نیە چەند ساڵە هاوسەرن‪ ،‬سنەوبەر‬ ‫قسە بەهاوسەرەكەی دەبڕێت‌و دەڵێت‬ ‫ێ كــرد محمدم بوو‪،‬‬ ‫«هــەركــەشــوم پ ‌‬ ‫ئێستا ئەویش سەروریشی سپیە»‪،‬‬ ‫بەپێكەنینەوە وتی»پیر بوینە»‪.‬‬ ‫سەبارەت بــەرۆژی جیهانی ژنان مام‬ ‫رەحیم پێی وایــە رۆژی ژن‌و رۆژی‬

‫خۆشەویستی‌و هەموو ئەو رۆژانــەی‬ ‫بۆ یادو بۆنەكان دەست نیشان كراون‬ ‫گــرنــگ نــیـن‌و ك ــاری بــەوانــەوە نیە‌و‬ ‫دەڵێت»رۆژێك چیە بۆ ژن خۆی ژن‬ ‫یەعنی هەموو رۆژگار»‪.‬‬ ‫ســامــان عــەلــی ف ــەتـــاح‪ ،‬پیاوێكی‬ ‫تەمەن(‪)31‬ساڵە‪ ،‬پیشەی كارمەندی‬ ‫كۆمپانیایەكی ئەهلیە لەشاری سلێمانی‪،‬‬ ‫ماوەی(‪)8‬ساڵە هاوسەرگیری كردووە‪،‬‬ ‫باوكی دوو منداڵە‪ ،‬ئەو رۆڵ‌و ئەركی‬ ‫هــاوژیــنــەكــەی بـــەرز دەنرخێنێت‌و‬ ‫ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كەلەماوەی ژیانی‬ ‫هاوسەرگیریاندا سااڵنە لەرۆژی جیهانی‬ ‫ژناندا هاوژینەكەی بەسەركردوەتەوە‌و‬ ‫دەڵێت»هەموو‪8‬ی مارسێك پیرۆزبایی‬ ‫لەهاوژینەكەم دەكەم‌و سوپاسی دەكەم‬

‫كەهاتوەتە ژیانمەوە‌و ئەركی ماڵی‬ ‫لەگەڵ من گرتوەتە ئەستۆ»‪ ،‬سامان‬ ‫پێی وایــە گەر بەگشتی پیاوان هیچ‬ ‫نەبێت لەم رۆژەدا هاوژینەكانیان لەبیر‬ ‫بێت‌و باس لەرۆڵ‌و كاریگەریان بكەن‬ ‫ئــەوا «ژنــەكــان زۆر خۆشحاڵ دەبـن‌و‬ ‫خاڵێكیش دەبێت بۆ كەمكردنەوەی‬ ‫كێشەكان»‪.‬‬ ‫«هەموو رۆژەكان هی ژنە‪ ،‬بۆ ئێمەی‬ ‫داماو حەدمان هەیە هیچ بڵێن»‪ ،‬ئەمە‬ ‫قسەی شاهۆ محمدی تەمەن (‪)36‬‬ ‫ساڵە‌و پیشەی نانەواییە‪ ،‬ماوەی (‪)6‬‬ ‫ساڵە ژیانی هاوسەرگیری پێكەوە‬ ‫ناوە‌و(‪ )2‬باوكی دوو منداڵە‪ ،‬ئەو جیاواز‬ ‫لەسامان‌و مام رەحمان بەشێوەیەكی‬ ‫گاڵتە ئامێزەوە باسی ئەوە دەكات‬

‫كە»ژن هەموو رۆژێكی داگیر كردووە‪،‬‬ ‫وەاڵ نەك یەك رۆژ بەڵكو ‪ 12‬مانگی‬ ‫ساڵی بردووە»‪ ،‬خەریكی كارەكەی بوو‬ ‫بەدەم نان دەرهێنانەوە لەتەنورەكەی‬ ‫رووی كــردە شــاگــردەكــەی‌و وتی»بۆ‬ ‫خاتری خوا واز لەم رۆژو جەژن‌و شتە‬ ‫بێنن‪ ،‬بەخوا هەموی ئێوەن ژنەكانمان‬ ‫لێ‌ هان ئەیەن»‪.‬‬ ‫هیوا جەمال ئەحمەد تەمەنی(‪)38‬‬ ‫ساڵە‪ ،‬بڕوانامەی كۆلێژی كارگێڕی‬ ‫هەیە‪ ،‬فەرمانبەرە لەبەڕێوەبەرایەتی‬ ‫راگــەیــانــدن‌و چـــاپ‌و بـــاوكـــراوەی‬ ‫سلێمانی‪ ،‬ئــەو مـــاوەی سـێ‌ ساڵە‬ ‫هــاوســەرگــیــری كـــــردووە‌و بــاوكــی‬ ‫منداڵێكە‪ ،‬هاوژینەكەی هیوا كاری‬ ‫دەرەوەی نیە‪ ،‬بەاڵم وەك ئاماژەی بۆ‬

‫دەكات لەبەخێوكردنی منداڵەكەیان‌و‬ ‫ئەركەكانی ماڵەوەیاندا زۆر ماندووە‌و‬ ‫دەڵێت»هاوسەرەكەم بەتەنیا ئەركی‬ ‫مـــاڵ‌و رێكخستنی‌و دابینكردنی‬ ‫پــێــداویــســتــی مــــاڵ‌و مــنــداڵــەكــەی‬ ‫لــەســەرە‪ ،‬لەگەڵ ئــەوەشــدا هەستی‬ ‫پێ‌ ناكات‌و هەرگیز ناڵێت هیالكم‪،‬‬ ‫بــەاڵم من هەستی پێدەكەم»‪ ،‬هیوا‬ ‫باسی الیەنێكی دیكەی هاوسەرەكەی‬ ‫دەكات كەزۆركەم پیاوان دركی پێ‌‬ ‫دەكەن ئەویش ئەوەیە»هاوسەرەكەم‬ ‫زۆر لــەخــەمــی تــەنــدروســتــی مـن‌و‬ ‫مــنــداڵــەكــەمــانــدایــە‪ ،‬زۆرجـــار خۆی‬ ‫بــیــردەچــێــتــەوە لــەبــەرئــێــمــە»‪ ،‬ئەو‬ ‫هاوسەرەكەیەتی‌و‬ ‫سوپاسگوزاری‬ ‫ئەرك‌و ماندووبونی بەرزدەنرخێنێت‌و‬ ‫دەڵێت»بەچاوەكانی خۆم دڵسۆزی‌و‬ ‫ماندووبونی دەبینم‪ ،‬بۆیە هەر كارێكی‬ ‫الی من گرنگی‌و نرخی خۆی هەیە»‪.‬‬ ‫جیاواز لەبۆچونەكەی هیوا‪ ،‬شێرزاد‬ ‫مــحــمــەدی تــەمــەن(‪)44‬ســاڵــە‪ ،‬ئەو‬ ‫دەرچــوی زانكۆیە‌و كــاری سەربەخۆ‬ ‫دەكات‪ ،‬ماوەی(‪)4‬ساڵە‪ ،‬هاوسەرگیری‬ ‫ك ــردووە‪ ،‬پێی وایــە ژنــان لەئێستادا‬ ‫مــانــدوو نابن‪ ،‬بــەاڵم»فــێــرن هەمیشە‬ ‫ببۆڵێنن»و لەگەڵ ئــەوەشــدا هەموو‬ ‫شتێكیان بۆ ئاسانكراوە‌و دەڵێت»ئێستا‬ ‫لەهەموو ماڵێكدا ئامێری شوشتنی جل‌و‬ ‫قاپ و گسكی كارەبایی هەیە‪ ،‬ئیتر‬ ‫ژن بەچی هیالك ئەبێت»‪ ،‬سەبارەت‬ ‫بــەرۆژی جیهانی ژنــان‪ ،‬شێرزاد رای‬ ‫وایە پێویست ناكات پیاوان لەو رۆژەدا‬ ‫ژنەكانیان بەسەربكەنەوە‪ ،‬چونكە ئەو‬ ‫رۆژو بۆنانە دوورە لەئاینی‌و نەریتەوە‌و‬ ‫دەڵێت»ژن واتە ماڵ‌و منداڵ‌و مێرد‪،‬‬

‫ئــەوەی كردویەتی ئیشی خۆیەتی‌و‬ ‫پێویست ناكات سوپاسی بكەم»‪ ،‬پاش‬ ‫كەمێك پێكەنین وتیشی»وەاڵ نەك‬ ‫ئەرك دەكێشن بەڵكو بونەتە ئەركیش‌و‬ ‫ناوێرین هیچ بڵێن‪ ،‬پیاو خراپیش‬ ‫ئەبین»‪.‬‬ ‫حــاجــی مــســتــەفــای تـــەمـــەن(‪)82‬‬ ‫ســـاڵ‪ ،‬پشتی جــەمــاوەتــەوە‌و هەر‬ ‫دووهەنگاوێكی دەهاویشت‌و كەمێك‬ ‫دەوەستا‪ ،‬ئەودەیویست فریای نوێژی‬ ‫نیوەڕۆ بكەوێت بەجەماعەت لەمزگەوت‬ ‫نوێژەكەی بكات‪ ،‬ئەو خوێندەواری نیە‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەزومونێكی زۆر‌و دەورانی جیاوازی‬ ‫دیــوە‪ ،‬بــەدەم هەنگاوە خاوەكانیەوە‬ ‫وەاڵمـــی دەدایــــەوە‌و زۆر راشكاوانە‬ ‫وتی»بەخوا رۆڵە من وەختی خۆی زاڵم‬ ‫بووم‪ ،‬زۆر عەزیەتی داكی منداڵەكانمم‬ ‫ئەیا»‪ ،‬حاجی بەنیگەرانیەوە باسی‬ ‫لەوەكرد كەهاوسەرەكەی پێش دەساڵ‬ ‫بەهۆی نەخۆشیەوە كۆچی دواییكردوە‪،‬‬ ‫تا ئەوكاتەشی لەژیاندا بووە قەدری‬ ‫نەزانیوە‌و دەڵێت»خراپی خۆم بوو‪ ،‬من‬ ‫مامەوە بۆ بەدبەختی رۆژگارو ئەومرد»‪،‬‬ ‫حاجی نیگەرانی ئــەوەبــوو هیچكات‬ ‫دەست خۆشی لەهاوسەرەكەی نەكردوە‬ ‫بۆكارەكانی‌و تەنانەت هەرگیز پێنەوتوە‬ ‫خۆشی ئــەوێـت‌و دەڵێت «لەزەمانی‬ ‫ێ عەیب بوو‪،‬‬ ‫ئێمە پیاو ئەوشتانەی پ ‌‬ ‫ێ دەست خۆش بێت یان‬ ‫بەژنەكەی بڵ ‌‬ ‫واپیشان بــدات‪ ،‬ژنەكەی زۆر خۆش‬ ‫دەوێت»‪ ،‬وتیشی»گەر ئێستا لێم بپرسی‬ ‫دەڵێم حەقە پیاو چی باشە بۆ ژنەكەی‬ ‫بكات‪ ،‬چونكە تا تەنیا نەبیت‌و محتاجی‬ ‫دەستی منداڵ‌و بێگانە نەبیت‪ ،‬قەدری‬ ‫ژنەكەی نازانێ»‪.‬‬

‫پاڵەوانی لەشجوانیی عێراق‬

‫״رەخنەو رێگرییەکان ناموەستێنن״‬ ‫ئا‪ :‬نور یوسف‬ ‫بـــەهـــێـــزی بـــــــازو و‬ ‫مــاســولــكــەكــانــی و‬ ‫بەجەستەیەكی رێكی‬ ‫وەرزشیەوە هەنگاو‬ ‫دەنێت بۆ هێنانەدی‬ ‫خـــەونـــەكـــانـــی‪،‬‬ ‫لەمێژە لەكوردستان‬ ‫لەپاڵەوانێتییە نێودەوڵەتی و‬ ‫جیهانیەكاندا و بەدەستهێنانی ژمارەی‬ ‫پێوانەیی لەبوارێكدا پیاوان ئەو الیەنەیان‬ ‫قـــۆرخ كــــردووە بـــەدەر لــە(دڵــخــۆش‬ ‫عەبدوڵاڵ)ی یاریزانی (لەشجوانی و‬ ‫هێزی لــەش)‪ ،‬ژنــان نە لەكوردستان‬ ‫و نە لەعێراقیش نزیكی نەبونەتەوە‪،‬‬ ‫بەاڵم دڵخۆش بڕوای بەخۆی و بەهێزو‬ ‫توانای ژن هەیە‪ ،‬تاوەكو ئێستا سێ‬ ‫مەدالیای زێڕی لەپاڵەوانێتی عێراق و‬ ‫ئاسیا بەدەستهێناوە‪ ،‬لەئێستاشدا خۆی‬ ‫ئامادەكات بۆ بەشداریی لەپاڵەوانێتی‬ ‫جیهانی لــەش جوانی كە تەنها كچە‬ ‫پاڵێوراوە لەسەر ئاستی كوردستان‬ ‫وعێراق‪ ،‬لەمبارەیەوە دەڵێت «دەمەوێت‬ ‫ئەوە بسەلمێنم كە ژن دەتوانێت ئەوەی‬ ‫دەیەوێت بەدەستی بهێنیت‪ ،‬ئەگەرچی‬ ‫كۆمەڵێك بنبەست رێگەت پێدەگرن‪،‬‬ ‫بەاڵم دەتوانێت لێی دەرباز بیت»‪.‬‬ ‫دڵخۆش دانیشتوی قــەزای رانیەیە و‬ ‫راهێنەرە لەبواری لەشجوانی و شەش‬ ‫خــوشــك و یـــەك بـــرای هــەیــە‪ ،‬لــەم‬ ‫دیمانەیەدا (رێوان) وردەكاری زیاتر‬ ‫لــەبــارەی ئــەم كچە پاڵەوانە‬ ‫دەخاتەڕوو‪.‬‬

‫رێ ــوان‪-‬ل ــەش ــج ــوان ــی لــەكــوردســتــان‬ ‫وەرزشێكی تاسەر ئیسقان پیاوانەیەو‬ ‫ئــەوان قۆرخیانكردووە‪ ،‬بۆچی ئەم‬ ‫وەرزشەت هەڵبژاردووە؟‪.‬‬ ‫دڵخۆش‪ :‬چونکە وەرزشی لەش جوانی‬‫ئاواتی منداڵیم بووەو حەزێکی تایبەتم‬ ‫بۆی هەبووە‪.‬‬ ‫رێوان‪ -‬هێزی لەش و لەشجوانی‪ ،‬تواناو‬ ‫وزەی جیاوازی دەوێت‪ ،‬سەرچاوەی ئەم‬ ‫تواناو وزەیەی تۆ لەچیەوە هاتووە؟‪.‬‬ ‫دڵــخــۆش‪ :‬بەدڵنیایی وەرزشــی لەش‬‫جــوانــی ئــەگــەر وەک خــۆی ئەنجامی‬ ‫بدەیت‪ ،‬تواناو ئیرادەیەکی ئێجگار زۆری‬ ‫پێویستە‪ ،‬بەاڵم چونکە خۆم مەبەستم‬ ‫بووە زۆریشم حەز لێیەتی بۆیە لەگەڵی‬ ‫بەردەوام بووم‪.‬‬ ‫رێــوان‪ :‬كێ پاڵپشت و هاندەرت بووە‬‫تابەردەوام بیت لەم بوارەدا؟‪.‬‬ ‫دڵخۆش‪- :‬باوکم و راهێنەرەکەم هاندەری‬ ‫ســەرەکــیــم بـــوون‪ ،‬بــەهــۆی ئــەوانــەوە‬ ‫توانیومە بەردەوام بم و بگەم بەو ئاستە‪.‬‬ ‫رێـــوان‪ :‬لەكۆمەڵگەیەكی داخـــراوی‬‫كــــوردەواری‪ ،‬وەرزش ــی هێزی لــەش و‬ ‫لەشجوانی بۆ كچ كاردانەوەو رەخنەی‬ ‫جــیــاوازی لــێــدەكــەوێــتــەوە‪ ،‬تاچەند‬ ‫رووبەڕوی ئەو بیرو بۆچوونانە دەبیتەوە‬ ‫كە هەوڵی الوازی و شكستت پێدەدەن؟‪.‬‬ ‫ دڵخۆش‪ :‬ئەمە راستە‪ ،‬تائێستاش‬‫وەرزشی لەشجوانی بەچاوێکی نامۆ سەیر‬ ‫دەکرێت‪ ،‬بەتایبەت بۆ ژنان‪ ،‬لەکۆمەڵگای‬ ‫ئێمەدا رێژەیەکی زۆر کەم نەبێت پێیان‬ ‫ئاساییە‪ ،‬بـــەاڵم هیچ کــات رەخــنــەو‬ ‫رێگرییەکان نەبوونەتە هــۆی ئــەوەی‬ ‫کەبموەستێنن‪ ،‬بەپێچەوانەوە هەوڵیش‬

‫دەدەم ئافرەتانی دیکەش بهێنمە ناو‬ ‫وەرزشەکە‪.‬‬ ‫رێــــوان‪ :‬بــەشــداریــت لەپێشبركێی‬‫واڵتانی عەرەبیدا كردووە واتە (بەناوی‬ ‫عێراق) ئەی نەدەكرا بەناوی كوردستان‬ ‫بەشداریی لەپێشبركێكانی دەرەوەدا‬ ‫بكەیت؟‪.‬‬ ‫دڵـــــخـــــۆش‪ :‬تــــا ئــێــســتــا جــگــە‬‫لەپاڵەوانێتییەکانی ناوخۆ‪ ،‬لەپاڵەوانێتی‬ ‫لــەســەر ئاستی عــێــراق و دەرەوەش‬ ‫بەشداریم کـــردووەو چەند نازناوێکم‬ ‫بــەدەســت هــێــنــاوە بــەپــلــەی یــەکــەم‪،‬‬ ‫لەئایندەشدا هــەوڵ دەدەم بەشداریی‬ ‫پێشبڕکێی لەشجوانی بکەم لەسەر‬ ‫ئاستی واڵتــانــی دەرەوە وەک تاکە‬ ‫ژنێك لەسەر تاسەری عێراق‪ ،‬بێگومان‬ ‫پاڵەوانێتی دەرەوە لەرێگای یەکێتی‬ ‫لەشجوانی عێراق دەبێت بەشداریی بکەی‬ ‫واتا بەناوی عێراقەوە‪.‬‬ ‫رێـــــوان‪ :‬هــیــچ الیــەنــێــكــی وەرزشـــی‬‫لەكوردستان هاوكارییان كردوویت؟‪.‬‬ ‫دڵخۆش‪ :‬بەرپرسان زۆر خەم ساردن‬‫لەئاست وەرزش و وەرزشکاران‪ ،‬بەتایبەت‬ ‫ئەو الیەنانەی کەپەیوەندی راستەوخۆیان‬ ‫بەوەرزشەوە هەیە هاوکاری وەرزشکاران‬ ‫ناکەن‪.‬‬ ‫رێـــوان‪ :‬وەك مێینەیەك جــیــاواز تر‬‫دەردەكــەویــت‪ ،‬ئێسك و لەشو الر و‬ ‫ماسولكەكانت بەگەورەیی بەرجەستە‬ ‫دەكرێت لەهەر ژنێكی ئاسایی‪ ،‬بۆ تۆ‬ ‫ئەمە ئاساییە یاخود خاڵێكی جیاوازە؟‪،‬‬ ‫ستایڵی جلوبەرگت چۆنە لــەدەرەوەی‬ ‫وەرزش؟‪.‬‬ ‫‪-‬دڵخۆش‪ :‬بێگومان ئەو وەرزشە لەرووی‬

‫جەستەیی و تەنانەت بیرکردنەوەش‬ ‫جیاوازتر دەرتــدەخــات لەكچانی تر‪،‬‬ ‫وەک جل و بەرگیش ئاسایی وەک هەر‬ ‫کەسێکی تر بۆ بۆنەو چونە دەرەوەكانیش‬ ‫جل و بەرگی ئاسایی دەپۆشم لەکاتە‬ ‫جیاوازەکاندا‪.‬‬ ‫رێـــوان‪ :‬بەپێی ئــەم وەرزشـــە كێش‬‫و بــااڵت تاچەند گونجاوە؟ پرۆگرامی‬ ‫خواردنت چیە لەرۆژێكدا چەند کاتژمێر‬ ‫دەخەویت؟‪.‬‬ ‫ کێشم لەنێوان (‪ ٦٠‬بۆ ‪ )٦٥‬کغم و بااڵم‬‫(‪)١٦٤‬ســم‪ ،‬هەوڵمداوە خواردن و خەو‬ ‫و پشووم لەگەڵ وەرزشەکەم تابتوانم‬ ‫بیگونجێنم‪.‬‬ ‫رێــــوان‪ :‬پــەیــوەنــدیــت چــۆنــە لەگەڵ‬‫سۆشیاڵ میدیا؟‪.‬‬ ‫دڵــخــۆش‪ :‬لــەگــەڵ ســۆشــیــاڵ میدیا‬‫پەیوەندیم ئاساییە‪ ،‬بەمانای ئەوەی‬

‫نــەزۆر گرنگی پــێــدەدەم نەپشتگوێی‬ ‫دەخەم‪ ،‬بەپێی پێویست كاری پێدەكەم‪.‬‬ ‫رێــوان‪ :‬پەیامت چیە بۆ ژنان لەرۆژی‬‫‪8‬ی مارسدا؟‪.‬‬ ‫دڵــخــۆش‪ :‬بــەبــۆنــەی ‪٨‬ی مــارســەوە‬‫پیرۆزبایی خۆم لەگشت ژنان دەکەم‪،‬‬ ‫بەهیوام هەموو ژنــان پێگەی خۆیان‬ ‫هەبێت و بێنە پێشەوە جا لەهەر بوارێکدا‬ ‫بێت‪ ،‬کەخواست و شارەزاییان تێیدا‬ ‫هەیە‪.‬‬ ‫رێــوان‪ :‬داواكــاریــت چیە بۆ حكومەت‬‫بۆ هاوكاریكردنی وەرزشوان بەگشتی و‬ ‫وەرزشی لەشجوان بەتایبەتی؟‪.‬‬ ‫دڵخۆش‪ :‬داواکاریم بۆ حکومەت ئەوەیە‬‫کە پشتیوانی وەرزشکاران بێت‪ ،‬چونکە‬ ‫وەرزش الیەنێکی گرنگە بۆ ناساندنی‬ ‫واڵت و پیشاندانی توانای وەرزشوانانی‬ ‫ژنان لەکوردستان‪.‬‬


‫یەکشەممە | ‪٢٠٢١/٣/٨‬‬

‫چاپکراوێکی تایبەتە بە ‪٨‬ـی مارس‬

‫بەرپرسێك لەبەڕێوەبەراتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەاڵیەتی‬

‫״لەدوای ‪2013‬ـەوە نەمانتوانیوە هیچ‬ ‫کەسێک وەربگرین״‬

‫״ژنان خۆیان هۆكارن‬ ‫كەفەرامۆش كراون״‬

‫ئا‪ :‬رێوان‬

‫ئا‪ :‬نەشمیل یاسین‬ ‫بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی‬ ‫چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەاڵیەتی‬ ‫لەساڵی ‪ )٢٠٣( ٢٠٢٠‬حاڵه‌ت رویان‬ ‫لــەمــاڵــی داڵـــــدەدان کــــردووە‪ ،‬لەو‬ ‫ژمارەیەش (‪ )١٦٣‬حاڵەتیان چارە‬ ‫ســەری بــۆکــراوەو گــەڕاونــەتــەوە ناو‬ ‫ماڵەکانیان‪.‬‬ ‫سۆران سەعید بەرپرسی بەشی پالن‬ ‫و بەدواداچون لەبەڕێوبەراتی گشتی‬ ‫جاودێری و گەشەپێدانی کۆمەاڵیەتی‬ ‫لەسلێمانی‪ ،‬لەدیمانەیەکی تایبەت‬ ‫بەڕێواندا ئاماژه‌ی به‌ کارو چاالکیەکانی‬ ‫ئەو بەڕێوبەرایەتیە ده‌كــات‌و ده‌ڵێت‬ ‫»بەپێی بەراودکردنی داتاکان بەسااڵنی‬ ‫رابردو ئامارەکان کەمی کردووە راستە‬ ‫لەکاتی کەرەنتینە بەهۆی ئــەوەی‬ ‫کەسەکان لەماڵەوە بون دەمەبۆڵەو‬ ‫کێشە خێزانیەکان زیــادی کــردوە‪،‬‬

‫توندووتیژی بوبێته‌وه‌‪ ،‬گەر پێویستی‬ ‫کردبێت نێردراوەتە ماڵی داڵــدەدان‬ ‫و لەوێ پارێزگاری‌ لێكراوه‌‪ ،‬تاوه‌كو‬ ‫ئه‌وكاته‌ی‌ كێشه‌كه‌ی‌ چاره‌سه‌كراوه‌‪،‬‬ ‫ئــەو كه‌یسانه‌شی روویـــان لەماڵی‬ ‫داڵـــدەدان کــردووە‪ ،‬لەتەمه‌نی(‪)١٥‬‬ ‫ساڵ بۆ(‪ )٥٠‬ساڵیدان‪.‬‬ ‫روونـــیـــكـــرده‌وه‌ كــه‌ ئــەوکــەســانــەی‬ ‫لەبەڕێوبەرایەتی چاودێری کۆمەاڵیەتی‬ ‫ســودمــەنــد دەبـــن بریتین لەژنانی‬ ‫بێالنە ‪ ،‬کەسانی پەککەوت و لەماڵی‬ ‫بــەســااڵچــوان و ئــەوانــەشــی توشی‬ ‫کێشەو هــەڕەشــەی کوشتن دەبــن‬ ‫لەماڵی داڵــدەدان‪ ،‬داڵــدە دەدرێــن و‬ ‫کێشەکانیان بۆ چــارە سەردەکرێت‬ ‫و هەوڵدەدرێت بیانگەڕێنینەوە بۆناو‬ ‫خێزان و ئــەو مندااڵنەی تەمەنیان‬ ‫لــەخــوار هــەژدە ساڵەوەیە و دایک‬ ‫و باوکیان لەژیاندا نه‌ماوە‪ ،‬یاخود‬ ‫جیابونەتەوەو بەخێوکەریان نییە‬

‫تۆماركراون‪ ،‬وه‌ك(ئۆتیزم) سەنتەری‬ ‫تایبەتیان بۆ ته‌ر‌خانكراوه‌و ئەوانەشی‬ ‫(داون)‪( ،‬نابیست)‌و (نابینان)‪،‬‬ ‫پەیمانگایانیان بۆ دابینكراوه‌‪ ،‬نابیست‬ ‫و نابیناکان دەتــوانــن وەک هەر‬ ‫منداڵێکی تر خرێنە بەر خوێندن و‬ ‫تاپۆلی نۆی بنەڕەتی تێدایە‪ ،‬دواتریش‬ ‫هاوکاری دەکرێن بچنە پەیمانگای‬ ‫تایبەت‪.‬‬ ‫ئه‌و كه‌یسانه‌شی‌ كه‌کێشەی ئەقڵییان‬ ‫هەیە‪ ،‬پەیمانگای (ئـــاوات) هەیە‪،‬‬ ‫رۆژانە بۆ چەند كاتژمێرێك منداڵەکان‬ ‫لەدایک و باوکەکان دوور دەخرێنەوەو‬ ‫فــێــردەکــرێــن‪ ،‬چـــۆن پێداویستی‌‬ ‫رۆژانەیان جێ‌ به‌جێ بكه‌ن‪ ،‬ئەوانەشی‬ ‫کە توانایان هەبێت لەدوای تەمەنی‬ ‫پازدە ساڵییەوە لە پەیمانگای (هانا)‬ ‫بۆ شیاندن فێری پیشەیەک دەکرێن‪.‬‬ ‫بەرپرسی بەشی پالن و بەدواداچون‬ ‫لەبەڕێوبەراتی گشتی چــاودێــری و‬

‫لە کەرەنتینە بەهۆی ئەوەی کەسەکان‬ ‫لەماڵەوە بون دەمەبۆڵەو کێشە خێزانییەکان‬ ‫زیادی کردوە‪ ،‬بەاڵم نەگەشتووەتە ئەوەی‬ ‫کەسەکە ماڵ بەجێبهێڵێت‬ ‫بەاڵم نەگەشتووەتە ئەوەی کەسەکە‬ ‫ماڵ بەجێبهێڵێت«‪.‬‬ ‫روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ لەگەڵ ئەوەشدا‬ ‫تیمی گــەڕۆکــیــان هەیە لــەپــڕۆژەی‬ ‫پاڵپشتی دەرونی بەردەوام لەناوشاری‬ ‫سلێمانی و کەمپەکان هەرکێشەیەک‬ ‫لەکاتی کۆرۆنادا سەردانیان کردون و‬ ‫هاوکاریان بون و هۆشیاریان پێداون‬ ‫لەسەر توندووتیژی و بابەتەکانی‬ ‫تایبەت بەژنان و کۆرۆنا‪.‬‬ ‫س ـه‌بــاره‌ت به‌ماڵی داڵدەدانیشەوە‬ ‫ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد هەرکەس رووبه‌ڕوی‌‬

‫لەماڵەکانی کچان و کوڕان داڵدەدەدرێن‬ ‫و دەخرێنە بەرخوێندن و تــەواوی‬ ‫پێداویستییەکانی ژیانیان بۆ دابین‬ ‫دەکرێت‪ ،‬سەبارەت بەو کەیسانەی کە‬ ‫دەروونیان هەیە و شوێنی مانەوەیان‬ ‫نییە ‪،‬وتی «لەگەڵ ڕێکخراوە ‪NGO‬‬ ‫کان لەهەوڵداین ماڵێکیان بۆ دروست‬ ‫بکەین بەناوی (ماڵی بێالنە)‪ ،‬داوامان‬ ‫کردوە شوێنێکی وەک نه‌خۆشخانه‌ی‌‬ ‫سۆزی دەروونییان بۆبکرێتەوە»‪.‬‬ ‫بۆ ئه‌و خێزانانەی منداڵی نەخۆشیان‬ ‫هــەیــە‪ ،‬لــەبــەڕێــوبــەرایــەتــیـه‌كـه‌مــان‬

‫گەشەپێدانی کۆمەاڵیەتی رونیكرده‌وه‌‪،‬‬ ‫یازدە جۆر منداڵی خاوەن پێداویستیان‬ ‫هەیەو مانگانە بڕێک پاره‌یان وه‌ك‬ ‫هاوكاری‌ پێ دەدرێت هه‌رچه‌نده‌ ئەو‬ ‫هاوکارییە بڕەکەی کەمەو داوایــان‬ ‫کـــردوە زیــاد بکرێت‪« ،‬بـــەاڵم زیــاد‬ ‫نەکراوەوه‌و بەهۆی قەیرانی داراییەوە‬ ‫لەدوای ساڵی ‪٢٠١٣‬نەمانتوانیوە هیچ‬ ‫کەسێک وه‌ربگرین ئه‌گەرچی راپۆرتی‬ ‫لیژنەی پزیشکییان هەیە»‪ ،‬وتیشی‬ ‫«بەدەر لەو خزمەتگوزارییانە هەروەها‬ ‫مۆڵەتی خۆتەرخانکردنمان هەیە بۆ‬

‫دایک و باوکان ئەگەر منداڵەکە لەخوار‬ ‫دوازده‌ ساڵیەوە بێت و دایکەکە‬ ‫فه‌رمانبه‌ر بێت‪ ،‬دەتوانین مۆڵەتی‬ ‫ساڵی بۆ بکەین بەموچەی تەواو تا‬ ‫لەماڵەوە خزمەتی منداڵەکەی بکات‪،‬‬ ‫سااڵنە دەتوانێت تــازەی بکاتەوە‪،‬‬ ‫لــەدوای تەمەنی دوازده‌ ساڵیشەوە‬ ‫گــەر منداڵەکە كێشی‌ قورسبێت و‬ ‫بەدایکەکە کۆنتڕۆڵ نەکرێت‪ ،‬ئەوکاتە‬ ‫باوکەکە دەتوانێت داوای مۆڵه‌ت بکات‬ ‫و ئەو خزمەتی بکات» ‪.‬‬ ‫ســەبــارەت بەوگلەییانەی کەهەیە‬ ‫لەسەر بــەرزی ئەو ڕێژەیەی کە بۆ‬ ‫تــۆمــارکــردنــی خـــاوەن پێداویستی‬ ‫دانراوە وتی «ئەورێژەیە رێنماییەکەی‬ ‫ئەنجومەنی وەزیـــران و وەزارەتـــی‬ ‫کاروكاروباری‌ كۆمه‌اڵیه‌تی‌ و وەزارەتی‬ ‫تەندروستی دیاری کردووە لەدەست‬ ‫ئێمەدا نییە»‪.‬‬ ‫لەکۆتایدا ئاواتی‌ خواست کۆمەڵگە‬ ‫هۆشیار ببێتەوە بەرامبەر بەرەگەزی‬ ‫مێینە‪» ،‬چونكه‌ ئـــەوان توێژێکن‬ ‫کۆمەڵگا تــەواو دەکــەن و هیوادارم‬ ‫تــونــدووتــیــژی نەمێنێت و رێــزی‬ ‫میینە بگرین تاوەکو کۆمەڵگایەکی‬ ‫پێشکەوتوو بنیات بنێت»‪.‬‬ ‫بەپێی ئەو ئامارەی لەبەڕێوبەرایه‌تی‬ ‫چــاودێــری کۆمەاڵیەتی بەدەستمان‬ ‫کەوتو لەساڵی ‪ )١٧٨( ٢٠١٦‬ژن‬ ‫لەماڵی داڵــــدەدان ســود مەندبون‬ ‫لـــەو رێــــژەیــــەش(‪ )١٥٢‬کەیسیان‬ ‫کێشەکانیان چارەسەربوە‪ ،‬لەساڵی‬ ‫‪ )٢٣٠( ٢٠١٧‬ژن سودمەندبون و‬ ‫(‪)٢٠٠‬یـــان کێشەکانیان چارەسەر‬ ‫بووە‪ ،‬لەساڵی ‪ )١٧٩( ٢٠١٨‬ژن سود‬ ‫مەندبون و(‪)١٥٢‬یـــان کێشەکەیان‬ ‫چارەسەرکراوە‪ ،‬لەساڵی ‪)١٨٢( ٢٠١٩‬‬ ‫ژن ســود مەندبون لــەو رێــژەیــەش‬ ‫(‪)١٦٦‬کەیسیان کێشەکانیان چارە‬ ‫سەر بــووە‪ ،‬هاوکات لەساڵی ‪٢٠٢٠‬‬ ‫(‪ )٢٠٣‬ژن لەماڵی داڵدەدانی ژنان‬ ‫سودمەندبون و (‪ )١٦٣‬کەسیان‬ ‫کێشەکانیان چــارەســەر بـــووە و‬ ‫گەڕاونەتەوە ماڵەکانی خۆیان‪.‬‬

‫لە(‪)8‬ی مارسدا رۆژی جیهانی ژنان‪ ،‬ئەمیرە محەمەد ئەندامی‬ ‫مەكتەبی گەشەپێدانی بیرو هۆشیاری (بــۆردی ئەرشیف‌و‬ ‫ت و پێی وایە خۆیان‬ ‫مێژوو)‪ ،‬رەخنە ئاڕاستەی ژنان دەكا ‌‬ ‫هۆكارن بۆ فەرامۆشكردنیان‪.‬‬ ‫ئەندامی مەكتەبی گەشەپێدانی بیرو هۆشیاری (بــۆردی‬ ‫ئەرشیف ‌و مێژوو)‪ ،‬ئەمیرە محەمەد خاوەنی (‪ )17‬بەرهەمی‬ ‫دیكۆمێنتاری تایبەت بە ئــازار‌و ئەشكەنجەو دەستنوسی‬ ‫شەهیدا ‌ن و تێكۆشەرانە‪ ،‬بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژنانەوە‪،‬‬ ‫رەخنەی خۆی ئاڕاستەی ژنان دەكات‌و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات‬ ‫كە»خۆیان هۆكارن لەفەرامۆشكردنیان»‪ ،‬پێشی وایە ژنان تا‬ ‫خۆیان خۆش نەوێت ناتوانن رێز لەكەسایەتی خۆیان بگرن‌و‬ ‫ناتوانن بەرەو پێش بڕۆن‪ ،‬نمونەش بۆ قسەكانی دەهێنێتەوە‬

‫ئیدی كاتی‬ ‫قوربانیدان نەماوە‌و‬ ‫پێویستە خۆمان ‬ ‫خۆش بوێت و رێز‬ ‫لەكارەكانمان بگرین‬ ‫بەوەی كە ژنان بەشدارییان پێ دەكرێت لەسیاسەتدا‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بەشداریی سیاسی ژنان بۆ رازاندنەوەیەو ژن خاوەنی بڕیار‬ ‫نیە‪ ،‬ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ژنان غەدریان لەخۆیان‬ ‫‌و تواناكانیان كردووە بەوەی نەیانتوانیوە پێداگیری لەسەر‬ ‫ت و كارەكانیان بكەن‪ ،‬چونكە «خۆمان خۆش‬ ‫ویست ‌و خواس ‌‬ ‫ناوێت و خۆمان فەرامۆش كردووەو ملكەچ بوین»‪ ،‬بەڕای ئەمیرە‬ ‫محه‌مەد كەمتەرخەمی ژن خۆی هۆكارێكە بۆ فەرامۆشكردنی‬ ‫ئــەو رۆڵ ‌و ئەركەی كە لەخەباتی شــارو شــاخ هەیبووە‌و‬ ‫مێژوو باسی نەكردووە‪ ،‬چونكە مێژوو نوسەكان پیاو بوون‪،‬‬ ‫ئەم تێڕوانینەی ئەمیرە محەمەد لەئەزمونی (‪ )13‬ساڵەی بۆ‬ ‫كۆكردنەوەو نوسینەوەی بەسەرهات ‌و دۆكیمێنتكردنی ژیانی‬ ‫شەهیدان سەرچاوەی گرتوە‌و وتی»من دەزانم ژنان بە چ جۆرە‬ ‫قوربانیدانێك قوربانیان داوە بۆ سەركەوتنی ئەم گەلە‪ ،‬ژنان‬ ‫راستەوخۆو ناڕاستەخۆ بەشداربوون‪ ،‬جگە لەوەی ئامادەی‬ ‫قوربانیدان بوون بەهاوسەروكوڕەكانیان»‪ ،‬وتیشی» دایكێك‬ ‫كاتێك روو لەكوڕەكەی دەكات بەشداریی شۆڕشی گەلەكەی‬ ‫بكات‪ ،‬ئیرادەو گەورەیی دەوێت‪ ،‬من لێرەوە هەستم بەقرچەی‬ ‫سووتانی جگەری كــردووە‪ ،‬ئەمە قوربانیدان نەبێت چیە؟‪،‬‬ ‫ژنێك لەپشتی هاوسەرەكەی دەوەستێت ‌و پاڵپشتی دەكات‌و‬ ‫شەهید دەبێت‪ ،‬بەنان كردنی مااڵن‌و دەستگێڕی منداڵەكانی‬ ‫بەخێو دەكات‪ ،‬گەر قوربانیدان نەبێت چیە؟»‪ ،‬بەنیگەرانیەوە‬ ‫داوا دەكات چی دی ژنان خۆیان نەكەنە قوربانی ‌و پێداگیری‬ ‫لەسەر تواناو ویست ‌و خواستەكانیان بكەن ‌و دەڵێت»ئیدی‬ ‫كاتی قوربانیدان نەماوە‌و پێویستە خۆمان خۆش بوێت و رێز‬ ‫لەكارەكانمان بگرین»‪.‬‬


‫ئاسۆس جاف ״بەداخەوە پەیكەری‬ ‫ژن لەشوێنە گشتییەكاندا كەمە״‬

‫ئا‪ :‬سوێسکە‬

‫لەدیالۆگی نێوان بەردو هزرو هەستی‬ ‫جوانی پەیكەرساز پێكهاتەیەكی نوێ‬ ‫پانتاییەك لــەفــەزای واقیعدا داگیر‬ ‫دەكــات‪ ،‬ئــەو پێكهاتەیە راستەوخۆ‬ ‫یان ناڕاستەوخۆ گوزارشت لەپەیام و‬ ‫بیروبۆچوونی ئەو پەیكەرسازە دەكات‬ ‫كەدونیایەك لەجوانی و داهێنان و‬ ‫كێشمەكێشی مــرۆڤ لەپێناو خێر و‬ ‫خۆشگوزەرانی لەخۆدەگرێت‪.‬‬ ‫ئــاســۆس جــاف لــەســاڵــی (‪)1989‬‬ ‫لەسلێمانی لــەدایــكــبــووەو لەساڵی‬ ‫(‪)2007‬دا لــەرێــگــەی ســەنــتــەری‬ ‫گــەنــجــانــەوە یــەكــەم ك ــاری هــونــەری‬ ‫بــەنــاوی (دایـــك) دەستپێكردووە‪،‬‬ ‫لەساڵی (‪)2015‬دا بەشی پەیكەرسازی‬ ‫لەكۆلێجی هونەر لەزانكۆی سلێمانی‬ ‫تــەواو كـــردووە‪ ،‬لەئێستادا خاوەنی‬ ‫چــەنــدیــن پــەیــكــەرە لــەشــارەكــانــی‬ ‫كوردستان‪ ،‬لەگەڵ (رێوان)دا ئەزموونی‬ ‫خۆی لەبواری پەیكەرسازی باسدەكات‪.‬‬ ‫رێــــوان‪:‬چــــۆن دەســـتـــت كـــرد بە‬‫پەیكەرسازی و بە چ پەیكەرسازێك‬ ‫كاریگەر بوویت؟‪.‬‬ ‫ئــاســۆس‪ :‬لــەســەرەتــادا کارەکانی‬‫(رۆدان)ی پــەیــكــەرســاز سەرنجی‬ ‫راکێشام و لەساڵی (‪)2017‬دا چوومە‬ ‫مۆزەخانەکەی و کارەکانیم بینی‪،‬‬ ‫ئــەوەش هــانــدەری سەرەکیم بــوو بۆ‬ ‫هونەری پەیکەرسازی‪.‬‬ ‫رێوان‪ :‬پێیتوایە بەردو مەڕمەڕو برۆنز‬‫میكانیزمێكن بۆ گواستنەوەی خەون و‬ ‫خواستەكانت؟‪.‬‬ ‫ئــاســۆس‪ :‬کاتێک کــارێــک نمایش‬‫دەکــەم ئەو کارە چێژی زۆر تایبەتم‬ ‫پــێ دەبەخشێت‪ ،‬بەتایبەت ئەگەر‬ ‫کــارەکــە لەمەتریاڵی بــڕۆنــز بێت و‬ ‫مێژووی ئەو کارە بگێڕێتەوە‪ ،‬چونکە‬ ‫بڕۆنز زۆر دەمێنێتەوە بۆیە کەیەکەمین‬ ‫کارم نمایش کرد لەوێوە وردە وردە‬ ‫خەونەکانم گەورەبوو‪ ،‬دەمویست هەر‬ ‫کارێک کە نمایشی بکەم لەبڕۆنز بێت‪.‬‬

‫رێــــــــوان‪ :‬دەوتــــرێــــت ســەخــتــە‬‫لەپەیكەرسازیدا كاربكەیت و سەختیشە‬ ‫بەردەوام بیت تێیدا‪ ،‬تۆ دەڵێیت چی؟‪.‬‬ ‫ئــاســۆس‪ :‬هــەمــوو کــارێــک سەختی‬‫خۆی هەیە‪ ،‬بەاڵم ئەو کەسەش رۆڵی‬ ‫سەرەكی دەبینێت کەکارەکە ئەنجام‬ ‫دەدات‪ ،‬ئاخۆ تاچەند دەتوانێت زاڵبێت‬ ‫بەسەریدا‪ ،‬من توانیم ئەو سەختیانە‬ ‫تێپەڕێنم و وەک یەکەم کچ لە کوردستان‬ ‫و عێراقدا کارم کردووە‪ ،‬خۆشبەختانە‬ ‫کاری گەورەشم ئەنجام داوە‪.‬‬ ‫رێـــــوان‪ :‬زۆربــــەی پــەیــكــەرســازان‬‫زۆرترین شاكاری هونەری تایبەتیان بۆ‬ ‫جەستەی ژن كــردووە‪ ،‬ئایا جەستەی‬ ‫ژن ئامڕازێكە بۆ گواستنەوە و گەیاندنی‬ ‫بیرۆكە و سەرنج راكێشانی بینەر؟‪.‬‬ ‫ئاسۆس‪ :‬بەدڵنیاییەوە بەکارهێنانی‬‫جەستەی ژن لەپەیکەر سازیدا ئاساییە‪،‬‬ ‫هەربۆیە جەستەی ژن زیاتر بەرجەستە‬ ‫دەكرێت لەم هونەرەدا لەبەر ئەوەی‬ ‫سەرنجڕاكێشترە‪ ،‬چونکە (مێینەیی)‬ ‫تێدایە و هەمیشە جەستەی ژن‬ ‫ئامڕازێكە دەتوانێت زۆر بەئاسانی ئەو‬ ‫پەیامەی مەبەستتە بیگەیەنیت‪ ،‬هەر‬ ‫بۆیە زۆرترین سەرنجی لەهەموو چین‬ ‫و توێژێک لەسەرە‪ ،‬بەنمونە ئەگەر‬ ‫پەیکەری کوڕێک و كچێک دروســت‬ ‫بکەین گەرچی منداڵیش بێت سەرنج بۆ‬ ‫کچەکە زیاترە‪.‬‬ ‫رێــوان‪ :‬ئەگەر پەیكەرسازێكی پیاو‬‫لەشوالرێكی رووتی ژن دروستبكات‪،‬‬ ‫رەخنەی لێدەگیرێت‪ ،‬دواجار كۆمەڵگە‬ ‫پەسەندی دەكات‪ ،‬بەاڵم ئەگەر ژنێك‬ ‫ئەوە بكات كۆمەڵگە سەراوژێر دەكات؟‬ ‫بــیــرت لـــەوە كـــردوەتـــەوە تــۆ ئەمە‬ ‫بكەیت؟‪.‬‬ ‫ئــاســۆس‪ :‬جیاكاریی لەتێڕوانینی‬‫كۆمەڵگەدا هەیە بۆ هونەر‪ ،‬لەکاتێکدا‬ ‫پیاوێک وێنەی جەستەی ژنێک بکێشێت‬ ‫قبوڵ دەکرێت‪ ،‬بەاڵم بۆ ژن وانییە‪،‬‬ ‫ئەگەر جەستەی پیاوێک بکێشێت ئەوە‬ ‫بــەالی منەوە شتێکی زۆر ئاساییە‪،‬‬ ‫گەرچی تائێستا بیرم لەکارێکی وا‬ ‫نــەکــردوەتــەوە‪ ،‬رەنــگــە بەپێویستم‬

‫نەزانیبێت یــا شتێک نــەبــووە بەو‬ ‫ئەندازەیە سەرنجم رابکێشێت تابتوانم‬ ‫کارێکی وەهــا بکەم‪ ،‬هەر کاتێکیش‬ ‫کارێکی وا بکەم دەبێت خۆم ئامادە‬ ‫بکەم بۆ هەر توانجێک کە رووبەڕوی‬ ‫خۆم و کارەکەم دەبێتەوە‪.‬‬ ‫رێوان‪ :‬گەر گوزەرێك بەنێو شەقام و‬‫گۆڕەپانەكانی شاردا بكەین بەدەگمەن‬ ‫دەبینین بابەتێك ئەو ژنانە بەرجەستە‬ ‫بكات‪ ،‬كەكاریگەری و گۆڕانكاریان‬ ‫كردووە؟‪.‬‬ ‫ئاسۆس‪ :‬بەداخەوە پەیکەری ژنان‬‫لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەکانی‬ ‫شاردا کەمە‪ ،‬لەگەڵ هاوڕێکانم چەند‬ ‫ژنێكمان دیاریكردووە‪ ،‬جێ پەنجەیان‬ ‫دیارەو مێژوویان هەیە‪ ،‬ئەگەر خەرجی‬ ‫بۆ دابین بکرێت ئەوە کاریان لەسەر‬ ‫دەکەین‪.‬‬ ‫رێـــــــوان‪ :‬چــــۆن كــەســایــەتــیــەك‬‫هەڵدەبژێریت‪ ،‬بۆ ئەوەی كاری لەسەر‬ ‫بكەیت؟‪ ،‬دەكرێت شێوازی كاركردنت‬ ‫بزانین؟‪.‬‬ ‫ئـــــاســـــۆس‪ :‬بــــۆ هـــەڵـــبـــژاردنـــی‬‫کەسایەتییەکان سەرەتا مێژووی ژیانی‬ ‫كەسەكە زۆر باش هەڵدەسەنگێنم و‬ ‫لێی تێدەگەم‪ ،‬تا رۆحم ئاوێتەی ئەو‬ ‫کەسایەتییە ببێت‪ ،‬رەنــج و ماندوو‬

‫بوونی کەسەکە لەکارە هونەریەکەدا‬ ‫بەرجەستە بــکــەم‪ ،‬ئــەو کــات بڕیار‬ ‫لەئەنجامدانی دەدەم‪ ،‬ئەگەر کارەکە‬ ‫سیمبولی بێت بیر لەوە دەکەمەوە چۆن‬ ‫کارەکەم مۆدێرنانە بێت و دیاربێت‬ ‫کەکاری منە‪.‬‬ ‫رێوان‪ :‬هۆكار چیە پەیكەرسازی ژنمان‬‫كەمە؟‪.‬‬ ‫ئــاســۆس‪ :‬هەمیشە وتــومــە ژنانی‬‫ئێمە هێندەی بیر لەجوانی و ژنایەتی‬ ‫خۆیان دەکــەنــەوە‪ ،‬ئــەوەنــدە خۆیان‬ ‫لەبواری پەیکەرسازی نادەن‪ ،‬کەکارێکی‬ ‫قورس و ئەستەمە‪ ،‬هەرچەندە ئەگەر‬ ‫خواستت بۆ بــوارەکــە هەبێت ئەوە‬ ‫هەم کارەکە دەکەیت و هەم جوانی‬ ‫خۆشت دەپارێزیت‪ ،‬بەنمونە نزیکەی‬ ‫پەنجا کــاری هونەری پەیکەر سازیم‬ ‫هەیەو زیاتر لە هەشت پەیكەرم لە‬ ‫شاقامەکانی سلێمانی و چەمچەماڵ‬ ‫و کەالر هەیە‪ ،‬كە گوزارشت لەئەنفال‬ ‫و شەڕڤان و پێشمەرگەو کەسایەتییە‬ ‫دیارەکان و رەنج و ماندوو بوونی منداڵ‬ ‫دەکات‪.‬‬ ‫رێوان‪ :‬بۆ ئایندە بەنیازیت كار لەسەر‬‫چی بكەیت؟‪.‬‬ ‫ئاسۆس‪ :‬لەئایندەیەکی نزیکدا کارێک‬‫نمایش دەکەم کەسیمبولی دایکایەتی‬ ‫بەرجەستە دەكات‪ ،‬وێڕای ئەو ماتریاڵە‬ ‫زبرو رەق و قورسانەی ئیشی پێدەكەم‪،‬‬ ‫دایــک هێشتا ئەو هێزەیە کەناتوانم‬ ‫گوزارشتی لێبکەم‪.‬‬ ‫رێوان‪ :‬پەیامت چیە بۆ هاوپیشەكانت‬‫و چۆن رەخنەی خۆت دەگریت؟‪.‬‬ ‫ئــاســۆس‪ :‬کاتێک هاوپیشەیەکمان‬‫کــاردەکــات و هەڵەیەكی هــەیــە‪ ،‬با‬ ‫بەرۆحی هونەرییەوە پێی بڵێین‪ ،‬ئەگەر‬ ‫تێبینییەکە روخێنەر بوو با نەیڵێین‪،‬‬ ‫چونکە ئەو کــاردەکــات و کاتێک من‬ ‫ناتوانم وەک ئەو کاربکەم با نەیڕوخێنم‬ ‫و رۆحە هونەریەکەی نەمرێنم‪ ،‬هەردەم‬ ‫هــاوکــاری هـــاوڕێ هونەرمەندەکانم‬ ‫دەکــەم‪ ،‬بەاڵم بەشێوەیەک کارەکەی‬ ‫نەبێتە گاڵتە جاڕی بەهونەری پەیکەر‬ ‫سازی‪.‬‬

‫ژنێک هەیه‬ ‫ئەگەر بڵێ من پیاوێکم خۆش ئەوێت‬ ‫وەکو کچی ناو فیلم و دراماکان‬ ‫شەوێ له پێش هەشتی مارس دا‬ ‫به دەستی پیاوێک ئەکوژرێت‪..‬‬ ‫هەر ئەو پیاوەش لەالپەڕەی فەرمی خۆیدا‬ ‫به خەتێکی زۆر پیاوانه‬ ‫پۆستێک ئەکا‬ ‫(مارس له ژنان پیرۆز بێت)‪..‬‬ ‫بەاڵم هەرگییز الم سەیر نابێت‬ ‫کاتێ هەزاران کۆمێنتی دەست خۆشی‬ ‫بۆ پیاو بوونی بنووسرێت‪.‬‬ ‫بۆ سبەینێ‬ ‫نه تۆ پیاویت‬ ‫نە من ژنم‬ ‫نه مارس مارسه‬ ‫هەرچییەکیش بۆ مارس و ژن‬ ‫که ئەوترێت‬ ‫یان ئەنووسرێت‬ ‫بۆ سڕینەوەی تاوانی کوشتنێکه‬ ‫بۆ ناهەقی و نایەکسانی کلتورێکه‬ ‫بۆ غەدرێکه‬ ‫له ژن ئەکرێت‪.‬‬ ‫له مارس ئەکرێت‪.‬‬ ‫مارس تەنها وەبیرهێنانەوەی ژنانه‬ ‫پێمان ئەڵێت‬ ‫تۆ تەنها یەک رۆژت هەیه‬ ‫تیایدا ژن بیت‬ ‫بیرت نەچێت‪.‬‬

‫| چاپکراوێکی تایبەتە بە ‪٨‬ـی مارس‬ ‫| رێکخراوی راگەیاندن و رووناکبیریی ژنان دەریدەکات‬ ‫| یەکشەممە‪٢٠٢١/٣/٨ ،‬‬

‫ئامادەکردنی‪ :‬شیرین صبور‬ ‫شەدە بەشیر‬ ‫هەڵەچنی‪ :‬وەفا نەقشبەندی‬ ‫دیزاین‪ :‬بڕوا عوسامن‬

‫چاپخانەی کوردستانی نوێ ئەرکی لەچاپدانی لە ئەستۆ گرتووە‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.