israel-kurd-19-pdf-kurdish

Page 1

‫راوێژكاری پێشووی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل‪:‬‬

‫«لە ئیستادا پەیوەندی كورد و ئیسرائیل پەیێویستیەكی ستراتیژییە»‬ ‫‪No: 19 Jan 2011‬‬

‫ئیسرائیل‪-‬كورد‬

‫«ئیسرائیل‪-‬كورد لە‬ ‫هەنگاوێكی تردا»‬

‫«كورد و جوو دوو نەتەوەی‬ ‫خاوەن یەك چیرۆك»‬

‫ئەرەكە سەختەكەی مۆساد لە ئێستادا‬ ‫‪Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011 1‬‬ ‫سینەمای ئیسرائیل سەرەتاییەك بۆ كۆكردنەوەی ماڵی جوویەكان‬


‫ئیسرائیل ‪ -‬کورد‬

‫مانگنامه‌یه‌کی سیاسیی گشتییه‬ ‫گرینگی ب ‌ه په‌یوه‌ندی‬ ‫کورد و ئیسرائیل ده‌دات‬

‫كەركوك و قودس‪..‬‬ ‫دوو شار لە ئاوێنەیەكدا‬

‫‪10‬‬

‫خاوه‌ن ئیمتیاز‪ :‬داود باغستانی‬ ‫سه‌رنووسه‌ر‪ :‬مه‌ولوود ئافه‌ند‬ ‫هاوکارانی ئه‌م ژماره‌یه‌‪:‬‬ ‫ئازاد میران‪ /‬ئیسرائیل‬ ‫عوسمانی شێخ‬ ‫پێشرۆ فەرج جاف‬ ‫بارزان ئیبراهیم‬ ‫محەمەد جەمشیدی‬ ‫دیاری محەمەد‬ ‫كاروان محەمەد تەیب‬ ‫زەردەشت عەبدواڵ‬ ‫كـــاردۆ ‪-‬كەركوك‬

‫بۆ په‌یوه‌ندی‪:‬‬ ‫‪www.israelkurd.com‬‬ ‫‪info@israelkurd.com‬‬ ‫‪israelkurd@gmail.com‬‬ ‫‪+964 750 405 2788‬‬

‫په‌یوه‌ندییه‌کان ل ‌ه رێگه‌ی‬ ‫سه‌رنووسه‌ره‌وه‌ ده‌بن‬

‫ئەحمەدی نژاد لەگەل رۆژنامەنووسێكی‬ ‫ئیسرائیلی وێنە دەگرێت‬ ‫‪34‬‬

‫هۆكارەكانی دژایەتی و نەفرەت‬ ‫بەرامبەر بە جوو‬

‫‪24‬‬

‫ئیالن ئیسرائیل‪ ،‬به‌رپرسی نووسینگه‌ی ئورشه‌لیم‬ ‫‪TeleFax: 00972-2624-0850‬‬ ‫‪Email:ilan1772@gmail.com‬‬ ‫‪web: www.israelkurd.com‬‬

‫به‌رپرسی نووسینگه‌ی ئورشه‬ ‫‌لیم ‪2‬‬ ‫‪Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011‬‬


‫سەرنووسەر‬

‫ئیسرائیل‪-‬كورد لە‬ ‫هەنگاوێكی تردا‬ ‫مەولوود ئافەند‬

‫دەزگای ئیسرائیل‪-‬كورد زیاتر لە ‪ 2‬ساڵە بە رەچاوكردنی هەموو پرەنسیپە ئەخالقی‪ ،‬سیاسی و كۆمەاڵیەتییەكانی‬ ‫كوردستان و حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە كاری كردووە و بەپێی یاسا هەڵسوكەوتی كردووە تا دەستی كورد‬ ‫لە ملی هێزێكی گەورە و دۆستێكی رەوای مێژوویی وەك ئیسرائیل بكات‪ ،‬هەتا بەڵكوو لە چنگ هەموو ئەو پیالن و‬ ‫ناڕاستییانەی دەوروبەر رزگاری بێت كە هەردەم و كات كورد لە ژێر مەترسی ئەو پیالنانەدایە كە بە بەردەوامی لە‬ ‫الیەن هاوسێیەكانمانەوە كە هەندێك جار لە الیەن سیاسیەكانی كوردەوە بە دۆستی دێرینی كورد ناویان دەبردرێ‪،‬‬ ‫دەگێڕدرێت‪.‬‬

‫لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا (دەزگای ئیسرائیل‪-‬كورد) لە هەرێمی‬ ‫كوردستان كە وەك بەشێك لە رۆژهەاڵتی ناوەڕاست‪ ،‬لە الیەن‬ ‫ئایدیۆلۆژیای ئیسالمیی واڵتانی دراوسێ گەمارۆ دراوە‪ ،‬بەتایبەت لە‬ ‫عێراق كە بە دۆخێكی هەستیاردا تێدەپەرێ و ئێمەش لەو ناوچەیە‬ ‫هەڵكەوتووین‪ ،‬كاری كردوە لەسەر پرسێكی گرینگ و مێژوویی لە‬ ‫پێناو دروستبوونی پەیوەندییەكی دۆستانە لە هەموو بوارەكانەوە‬ ‫لەگەڵ ئیسرائیل و گەلی جوو بە گشتی و بەتایبەتی كوردە‬ ‫جوویه‌کان كە ئێستا ژمارەیەكی زۆریان لە واڵتی ئیسرائیل دەژێن و‬ ‫سەردەمانێك لەم نیشتیمانەدا ژیاوەن و تێكەڵییەكی باشێان لەگەڵ‬ ‫كۆمەڵگەی كوردی هەبوو بە گشتی بەدەر لە مەسەلەی فاكتۆری‬ ‫ئاینی لە ناوچەكەدا‪ ،‬ئەوەش خۆی ئەو راستیەمان بۆ روون دەكاتەوە‬ ‫كە كوردستان هەمیشە النكەی پێكەوەژیانی كەمینە ئایینییەكان‬ ‫بووە و دەبێ ئەو موزائیكە شكاوەی كە ئێستا پارچەیەكی كەمە‪،‬‬ ‫سەر لە نۆی دروست بكرێتەوە‪.‬‬

‫‪3‬‬

‫‪Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011‬‬

‫بەر لە دامەزراندنی دەزگای ئیسرائیل‪-‬كورد لە هەرێمی كوردستان‪،‬‬ ‫نووسینی وشەی ئیسرائیل لەسەر رۆژنامە یان گۆڤارێك لە هەرێمی‬ ‫كوردستان كە بەشێكە لە عێراقی ئیسالمی‪ ،‬زۆر مەترسیدار بوو و‬ ‫بە فۆبیا دادەنرا و ئەو پرسە لە زۆر الیەنەوە لە الیەن میدیاكانەوە‬ ‫بەگشتی لە پەڕاوێزدا بوو و زۆر بە كەمی باس لەو پەیوەندییە دەكرا‬ ‫و لە زۆر الیەنەوەشەوە بە هێلی سوور هەژمار دەكرا‪.‬‬ ‫بەاڵم ئێستا ئەو رەوەش��ە گۆرانێكی زۆری بەسەردا هاتووە و‬ ‫دۆخی ئیسرائیل‪-‬كورد لە هەرێم باشترە و ئەوەش هۆكارەكەی بۆ‬ ‫رۆڵی دەزگاكەمان و تێگەیشتنی خەڵكی كوردستان لە پرسەكە‬ ‫دەگەڕێتەوە كە چەندین ساڵە ئیسرائیل و گەلی جوو بە تێڕوانین و‬ ‫ئایدۆلۆژیا و لۆژیكی دەوڵەتانی عەرەبی ئیسالمی وەك لە پێناسەی‬ ‫خۆیاندا دەوڵەتی ئیسرائیل بە داگیركەر و قەوارەیەكی زایۆنی كە‬ ‫هەوڵ دەدات جیهانی ئیسالمی بەرەو توناكردن ببات لێكدەدرێتەوە‪.‬‬ ‫بەاڵم ناسینی ئیسرائیل وەك خۆی كە گەلی جوولەكەش وەك‬


‫ئیسرائیل ‪ -‬کورد‬

‫هەموو نەتەوەكانی تر مافی ژیانیان هەیە و مافی خۆیانە لە بەرامبەر‬ ‫هەموو هێرش و هەڕەشەیەك لە الیەن رێكخراوە تیرۆریستییەكانی‬ ‫وەك حەماس و حیزبوڵاڵ كە بەردەوام لە الیەن ئێرانەوە بۆ تێكدانی‬ ‫ئارامی و ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل پڕچەك دەكرین‪ ،‬مافی خۆ‬ ‫پاراستنی هەبێت‪.‬‬ ‫هەروەك ئاشكرایە لەو قۆناغەدا لە كوردستان مەسەلەی پەیوەندی‬ ‫كورد و ئیسرائیل رەزامەندیی زیاتر لەسەرە و پەسندكردنی پێوەندیی‬ ‫دوو نەتەوەی كورد و جوو ئێستا لە كوردستان زیاترە‪.‬‬ ‫دەزگای ئیسرائیل‪-‬كورد لەو ماوەیەدا لە پێناو نزیكبوونەوە و‬ ‫دروستبوونی ئەو پەیوەندییە چەندین هەڕەشە‪ ،‬سووكایەتی و‬ ‫ناوزڕاندنی قبووڵ كردووە و پێی وا بووە گەیشتن بە ئامانجەكانی زۆر‬ ‫لەو سەختیانە گەورەترە كە رۆژانە لەالیەن نوێنەرانی واڵتانی دراوسێ‬ ‫لە هەرێم و كۆمەڵیك الیەنی بە ناو ئیسالمییەوە ئاستەنگ دەكرێ‪.‬‬ ‫دەركردنی بەردەوامی ‪ 19‬ژم��ارەی گۆڤاری ئیسرائیل‪-‬كورد و‬ ‫دەرچوونی ‪ 2‬ژمارەی ئینگلیزی گۆڤاری ئیسرائیل‪-‬كورد‪ ،‬كردنەوەی‬ ‫ماڵپەڕێكی تایبەت‪ ،‬چاپ و باڵوكردنەوەی باڵڤۆكێكی تایبەت بە‬

‫ئیسرائیلناسی بۆ پێدانی زانیاریی زیاتر لەسەر سیستەمی دەسەاڵتی‬ ‫ئیسرائیل‪ ،‬چاپكردنی یەكەم رۆژنامەی ئیسرائیل‪-‬كورد لە ئۆرشەلیم‬ ‫بە زمانی عیبری بە تیراژی (‪ )10.000‬دانە‪ ،‬رێكخستنی زۆربەی زانا‬ ‫و شارەزایانی ئەكادیمی لەبارەی رابردووی كورد و جوو‪ ،‬سەردانی‬ ‫سەرۆكی دەزگا بۆ ئیسرائیل تەنیا بۆ ئەوەی پرۆسەكە باشتر بەڕێوە‬ ‫بچێت و چەندین كاری تر‪ ،‬سەلمێنەری بوونی چاالكانەی دەزگای‬ ‫ئیسرائیل‪-‬كورد بوون لەو ماوەیەدا و ئێستاش لە دوای ساڵی تازەوە‬ ‫دەزگای ئیسرائیل‪-‬كورد كۆمەڵیك گۆڕانكاری لە پڕۆژەكانی خۆی لە‬ ‫كوردستاندا دەكات و بۆ زیاتر ناسین و لێك نزیكبوونەوەی هەر دوو‬ ‫گەلی كورد و جوو‪ ،‬قورسایی كارەكان دەخەینە ناوخۆی ئیسرائیلەوە‬ ‫و تا ماوەیەكی گۆڤاری ئیسرائیل‪-‬كورد بە شێوەیەی ئۆناڵین لەسەر‬ ‫ماڵپەری ئیسرائیل‪-‬كورد بالو دەكرێتەوە و چاپ ناكرێت‪ .‬ئەوەش‬ ‫پەیوەندیی بە زۆربوونی ئەو پڕۆژانەوە هەیە كە لە ساڵی تازەدا‬ ‫دەزگای ئیسرائیل‪-‬كورد بە گشتی لە ناوخۆی ئیسرائیل كاریان لەسەر‬ ‫دەكات‪.‬‬

‫‪Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011‬‬

‫‪4‬‬


‫د‪.‬مۆردەخـــای زاكێن‪ ،‬ڕاوێژكاری پێشووی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بۆ مافی كەمینەكان‪:‬‬

‫«لە ئێستادا پەیوەندی كورد وجوو‬ ‫پێویستییەكی گرنگ و ستراتێژییە»‬ ‫گەلێكن ئەو مرۆڤە كە لە سایەی ئازادی و سیستەمێكی دیموكراتێدا توانیویانە توانا و بەهەرەكانی خۆیان بخەنگەر تاوەكو‬ ‫زیاتر خزمەتی مرۆڤاییەتی و زید خۆیان و كۆمەڵگای ئازاد و دیموكراتیك بكەن‪،‬یەكێك لەوكەسانەیش دۆكتورمۆردەخـــای‬ ‫زاكێـــــن زاخۆییە كە بە رەگەز كوردە و بنەماڵەكەی ئیستا لە ئیسرائیل دەژێن‪ ،‬كە توانی بەسەر تەنگ و چەڵەمەكانی‬ ‫ی وەزارەت��ی ئاسایشی ناوخۆی‬ ‫دا زاڵ بێت وتا پلەی ڕاوێژكاری سەرۆك وەزی��ران (بنیامێن ناتانیاهو) و ڕاوێژكار ‌‬ ‫ئیسرائیلیش ‌بەدەست بێنێ‪.‬كە باوكی لەبەر خۆشەویستی نازناوی (مۆتی) لێناوە كە ئەمەیش دەقی ئەو دیمانەیە كە‬ ‫لەگەلمان ئەنجامداوە‪.‬‬

‫‪5‬‬

‫‪Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011‬‬


‫ئیسرائیل ‪ -‬کورد‬

‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬بەراستی سەرنجڕاكیش و جوانە‪،‬د مۆتی خۆتان بۆ‬ ‫گوڤارەكەمان بناسێنی؟‬ ‫د‪ .‬مۆردەخـــای‪ :‬ناوم مۆردەخـــای زاكێـــــن زاخۆییە ولە ئۆرشەلیم‬ ‫پەتەختی ئیسرائیل لەدایكبووم‪.‬خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و دواناوەندیم‬ ‫لە ئۆرشەلیم تەواوكردوەو پاشان لە زانكۆی عیبری ئۆرشەلیم زانستی ڕامیاری‬ ‫ومێژووی ڕۆژهەاڵتی نزیكم تەواوكردوە‪ ،‬لە هەمان زانكۆ مێژووی ڕۆژهەاڵتی‬ ‫نزیك و زمانەكانی ( ئارەوی و فارسی و سریانی) م خوێندووە‪ ،‬لەشاری‬ ‫نیۆیۆرك بۆ بۆردی دۆكتورا درێژەم بە خوێند دا مێژووی رۆژهەالتی نێزیكم‬ ‫تەواو كرد‪ ،‬لە زانكۆی نیویۆرك لەگەڵ پڕۆفیسۆر پیتەر ج‪ .‬چەلكۆوسكی‬ ‫بابەتی سۆفیزمم خوێند ودوای تەواو كردنی خوێندن و گەڕانەوەم بۆ ئیسرائیل‬ ‫دەستم كرد بە ئامادەكردنی نووسینی بۆردی دكتۆراكەم كە باسێك بوو‬ ‫دەربارەی ئاغای (جوو و كوردە مسڵمانەكان) كە لەساڵی ‪ 2003‬داپێشكەشی‬ ‫زانكۆی عیبری ئۆرشەلیم كرد‪.‬‬ ‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬دەتوانن بە كورتی باسی ژیانی خۆتان بكەن لە دوای‬ ‫گەیشتن بۆ ئیسرائیل؟‬ ‫د‪ .‬مۆردەخـــای ‪ :‬لە نیوان ساڵەكانی ‪ 1997 –1993‬دا مامۆستا بووم‬ ‫لە زانكۆی عیبری دەرسم گوتۆتەوە‪،‬وەك یەكەم كەس كۆرسێكم سەبارەت‬ ‫بە كورد و كوردستان ئەنجام داوە لە نێوان سااڵنی ‪ 1997‬تا كۆتایی‬ ‫‪ 1999‬بووم بە ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل (بنیامێن ناتانیاهو) بۆ‬ ‫كاروباری عەرەب و كەماییەتییەكانی دیكەی ئیسرائیل‪ ،‬لە ساڵی ‪ 2001‬ەوە‪،‬‬ ‫لە وەزارەتی ئاساییشی ناوخۆ ئیسرائیل وەك ڕاوێژكار لەسەر كەماییەتییە‬ ‫نەتەوەییەكان دەستم بە ئیش كرد‪.‬‬ ‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬دەكرێت باسی بۆردی دكتۆرایەكەتمان بۆ بكەی‪،‬كە‬ ‫بەرێزتان ئەو بۆردەتان وەك كتێبێك چاپ و باڵو كردوەتەوە؟‬ ‫د‪.‬مۆردەخـــای‪ :‬بۆردی دكتۆراكەم لێكۆڵینەوەییەك بوو دەربارەی پێوەندی‬ ‫نێوان جوویەكان و ئاسوورییە مەسیحییەكانی كوردستان بە سیستەم و‬ ‫ڕژێمە‌كانی دووروبەریانەوە هەروەها عەشیرەت وئاغا كوردەكانەوە‪ .‬كە لە‬ ‫ساڵی ‪ 2007‬دالێكوڵینەوەكەم وەك كتێبێك لەالیەن دەزگای ( بریلەوە)‬ ‫چاپ باڵو بووەوە‪.‬‬ ‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬لە ئیسرائیل كوردەكان زۆر شانازی بە كورد بوونی‬ ‫خۆیانەوە دەك��ەن و خۆیان بەخەلكی كوردستان دەزان��ن وتەنانەت ئەو‬ ‫كوردانەی لە كوردستانی باشوورەوە هاتوون خۆیان بە عێراقی نازانن‪..‬‬ ‫ئایا چۆن كولتوور و زمان و هونەر و مۆزیكی كوردی خۆیان دەپارێزن و‬ ‫بۆنەسڵی داهاتووش چ بەرنامەو پڕۆژەییەكاتان هەیە تا گلەیی لە نەسڵی‬ ‫ئێستا نەكەن؟‬ ‫د‪ .‬مۆردەخـــای‪ :‬ساڵی ‪1993‬دا لەگەڵ چەند هاورێەكی ك��وردم كە‬ ‫ئەوانیش نیشتەجێی ئیسرائیلن بنكەی دۆستایەتیی ئیسرائیل و كوردیمان‬ ‫لەشاری قودسێ دامەزراند‪ ،‬ئەویش بۆ‌ پشتگیریكردنی لەخەبات و كلتوور‬

‫بنكەی دۆستایەتیی ئیسرائیل و‬ ‫كوردیمان لەشاری قودسێ دامەزراند‪،‬‬ ‫ۆ پشتگیریكردنی لەخەبات و‬ ‫ئەویش ب ‌‬ ‫كلتوور و هونەری نەتەوایەتی كوردان‬ ‫و هونەری نەتەوایەتی كوردان‪ ،‬ئەم بنكەییە بەمەبەستی دەربڕینی هەستی‬ ‫كوردان و لە ناو نەچوونی داب و نەریتی كوردەوارییەكە دەتوانن سەردانی‬ ‫سایتەكەمان بكەن‪.‬‬ ‫‪http://israeli-kurdish-friendship-league.‬‬ ‫‪/blogspot.com‬‬ ‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬جوویەكان بۆ بەدەستهێنانی مافەكانیان خەباتێكی دورو‬ ‫درێژیان كرد‪،‬چون توانیان ئەم سەركەوتنە بەدەست بێنن؟‬ ‫د‪ .‬مۆردەخـــای‪ :‬میللەتی ئیسرائیلی سەركەوتنی بدەست هێنا‪ ،‬ئەویش‬ ‫دوای بەرخۆدان و قوربانییەكی زۆر‪ ،‬بە تایبەتی قوربانییەكەی هۆلۆکۆست‬ ‫كە یەك لە سێی ‪ 3/1‬ج��ووی ئ��ەوروپ��ای لە ناو ب��ران‪،‬پ��اش خەباتێكی‬ ‫درێژی دیپلۆماسی و چەكداری و خوێناوی جوویەكان بەسەر تەگەرەكاندا‬ ‫زاڵبوون و توانیمان خاكەكەمان ئازاد بكەین والتی ئیسرائیل دامەزرێنین‬ ‫دوای سەر‌كەوتنمان بەسەر حەوت والتی عەربی كە ڕازی نەبوون خاكی‬ ‫ئیسرائیل لەنێوان جوویەكان و فەلەستینییەكان دابەش بكرێت كە بڕیار‬ ‫و پێشنیاری نەتەوە یەكگرتووەكان بوو‪ ،‬دەبێ میللەتانی جیهان بەتایبەت‬ ‫عەرب ئەم ڕاستییە بزانن چونكە زۆربەی خەڵك چەواشە كراون و مێشكیان‬ ‫شۆردراوەتەو وابیر دەكەنەوە كە ئەم خاكەمانە داگیر كردووە و هی ئێمە نییە‬ ‫و دان نە بەمێژوومان و ئایینماندانانین ‪.‬‬ ‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬ئیسرائیل هەرچوار دەوری دوژمنە وەك كوردستان‪،‬چون‬ ‫دەروانە ئەم بارودۆخە؟‬ ‫د‪.‬مۆردەخـــای‪ :‬ئیسرائیل میسر و ئەردەن و توركیا بە دۆستی خۆی‬ ‫دەزانێت‪ ،‬كەچی ئەو واڵتە بەناو عەرەبەوە دان بە ئیسرائیل دانانێن‪ ،‬بەڵكو‬ ‫مافی بوون ئیسرائیل بەڕاست نازانن و بەدەستیان بێ بۆ ناو دەریامان‬ ‫ڕادەماڵن‪ ،‬بەاڵم ئەگەر سیستەمی حكومەتی توركیا گۆڕا و بیربۆچوونەكان‬ ‫بە ئاراستەییەكی دیكەدا رویشتن ئەو شتێكی دیكەییە‪ ،‬بەاڵم كورد بۆ‬ ‫بەدەستهێنانی نیشتمانەكەی خەبات دەكات هەروەك سەردەمێك جوویه‌کان‬ ‫كردیان بۆیە ئێستا دوژمنایەتی دەكەن كە بە خۆاست و ویستەكانی خۆی‬ ‫نەگات‪ ،‬بەاڵم لە ساڵی ‪1948‬ەوە كە ئیسرائیل دامەزراو هیچ پشتگیریەلە‬ ‫خەباتی و ماندوبوونی ك��وردان نكردوە تاسەرلەپێناو ئازادكردنی خاكی‬ ‫كوردستان‪ ،‬تا وەك لە ئایندە دا ببنە پاڵپشتێكی مەزن و دڵسۆزی بۆ یەكتر‪.‬‬ ‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬راتان چییە بەرامبەر بەوەی كە هەموو تاكێكی كورد‬

‫‪Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011‬‬

‫‪6‬‬


‫كورد بۆ بەدەستهێنانی‬ ‫نیشتمانەكەی خەبات‬ ‫دەكات هەروەك‬ ‫سەردەمێك جوویەكان‬ ‫كردیان بۆیە ئێستا‬ ‫دوژمنایەتی دەكەن كە‬ ‫بە خۆاست و ویستەكانی‬ ‫خۆی نەگات‬

‫ئاواتی كوردستانێكی سەربەخۆییە؟‬ ‫د‪.‬مۆردەخـــای ‪ :‬گەلی كورد پێویست كەڵك لە مێژووی و خەباتی‬ ‫جوویەكان وەربگرێت تا شت فێر بێت و بێ هیوا نەبێت‪،‬ئێمەی پتر لە ‪2000‬‬ ‫سال دەربەدەری هەندەران بووین‪ ،‬چونكە بەدستی بابلییەكان و ئاشورییەكان‬ ‫بە زۆر ڕاپێچكراین بۆ مێزۆپتامیا و هەندێكیش لەم والت و لەو والت ماینەوە‬ ‫و هەندێكیش لە فەلەستین كە وەك كەمایەتی ماینەوە لە ژێر فەرمانی ڕۆمان‬ ‫و عەرەب و تورك و داگیركەری ئینگلیز‪ ،‬تاكو سالێ ‪ 1948‬خۆمان تێك ناو‬ ‫گەڕاینەوە خاكی باو و باپیرانمان كە پێی دەڵیین خاكی بەڵێن پێدرا و كە‬ ‫بووە ئیسرائیل وزمانە كۆنەكەی خۆمان لەمالو ئەوال كۆكردەوە و كردمانەوە‬ ‫زمانی گشتی و فەرمی واڵت پاش ئەوەی بە سەدان ساڵ ئەو زمانە عیبروویە‬ ‫ون ببوو و تەنها بۆ نوێژكردن و كاروباری ئایینی بەكار دەهات بۆیە كورد‬ ‫بە یەكگرتووی و پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەواییەتییەكان و خۆ پاراستن لە‬ ‫دووبەرەكی دەتوانین بگاتە مافە رەواكانی خۆی‪.‬‬ ‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬ئەو كاتەی لەجوویه‌کان لە هەندەران بوون لە نوێژەكانیاندا‬ ‫دوعای ئەوەیان دەكرد كە خودا یارمەتیان بدات بگەڕینەوە بۆ ئۆرشەلیم ‪.‬‬ ‫د‪ .‬مۆردەخـــای‪ :‬بەڵێ ئافەرین‪،‬ئەوە زۆر راستە و ئەو دوعاییەمان دەكرد‬ ‫تەنانەت ئێستاش كە لە ئۆرشەلیمین هەر ئەو دوعاییە دەكەین ‪.‬‬ ‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬خۆ لە قورئانی پیرۆزیشدا هاتووە كە كە خودا بە‬ ‫مووسا پەیامبەری فەرمووییە» میللەتی بنی ئیسرائیل لە میسرەوە ببەوە‬ ‫خاكی ئیسرائیل» و دەریای سووریان بۆ لەت بوو و پەڕینەوە و ئێستاش‬

‫‪7‬‬

‫‪Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011‬‬

‫موسڵمانەكان لە ڕۆژەدا بەڕۆژوو دەبن؟‪.‬‬ ‫د‪ .‬مۆردەخـــای‪ :‬بەڵی ئەوە ڕاستە‪.‬‬ ‫جا میللەت كوردیش دەبێ وورەیەكی زۆر بەرزیان‬ ‫هەبێ لەگەڵ ئاواتێكی ووروژاو هەموو هێزو توانایان‬ ‫بەگەڕ بخەن و ئامادەی قوربانیدان بن لەپێناوی‬ ‫بەدیهێنانی مافی خۆیان د‌ژی ئ��ەو رژێمانەی كە‬ ‫پارچەكانی كوردستانیان كەوتۆتە ژیرچنگ‪ ..‬وهیچ‬ ‫كاتێ وورە ب��ەرن��ەدەن و واز ل��ە خ��ەب��ات نەهێنن‬ ‫ئەگەرچی هەر سەختی و تەگەرەیەكیشیان هاتە ڕێ‬ ‫!تا ئەودەمەی مافی چارەنووسی ی خۆیان دابین دەكەن و كوردستانی مەزن‬ ‫ئازاد دەكەن‪.‬ئێمەی جوو لەدەرەوی خاكی خۆمان بووین و ئازادمان كرد‪،‬‬ ‫بەاڵم كورد لەسەر خاكی خۆی دەژیێت‪ ،‬كارەكەتان لە الیەنێكەوە هاسانترە!‬ ‫ئیسرائیل‪-‬كورد‪ :‬زۆر سوپاس و ماندو نەبن بەرێز مۆردەخـــای‪ ،‬دوا وتەتان‬ ‫چییە؟‬ ‫د‪ :‬مۆردەخـــای‪ :‬پێویستە لەسەر كورد و ئیسرائیل پێوەندییەكی بەهێز‬ ‫ببەسن‪ ،‬چونكە پێوەندی كورد و جوو زۆر كۆنە و لەم سەرەدەمەدا پەیوەندی‬ ‫كورد وجوو پێویستییەكی گرنگ و ستراتێژییە و هیوادارسەركەوتن بۆ هەموو‬ ‫الیەكمان دەخوازم وداوایشم ئەوەییە كەبرایانی كوردمان سەردانمان بكەن‬ ‫و بێن بۆ ئیسرائیل و هەر كوردێكیش هاتبێتە ئێرە هەستی بە نامۆیی‬ ‫نەكردووە‪.‬‬ ‫زۆر سوپاس بۆ ئەو دەرفەتەی كە بۆ ئێمە رەخساندتان‪.‬‬

‫ئازاد میران‪ /‬ئیسرائیل‬

‫‪azadmiran2002@yahoo.co.uk‬‬


‫ئیسرائیل ‪ -‬کورد‬

‫سەرەتایەك‬ ‫لەمەڕ‬ ‫رەهەندی‬ ‫فیكری‬ ‫و سیاسی‬ ‫سینەمایی‬ ‫لە ئیسرائیل‬

‫زۆربەمان بە مەرگەسات و‬ ‫ناوبردنی جوویه‌کان بە دەستی‬ ‫ن��ازی��ی��ەك��ان��دا ئ��اش��ن��ای��ن‪ ،‬ئەو‬ ‫مەرگەساتەی كە تێیدا هەزاران‬ ‫ج���ووی ل��ە واڵت��ان��ی ئ��ەوروپ��ا‬ ‫قڕكران‪،‬كە دواتر بە هۆلۆكۆست‬ ‫ناسرا‪ ،‬بێگومان ئاشنایەیمان‬ ‫بەو مەرگەساتە دەگەڕێتەوە بۆ‬ ‫ئەو تێڕوانینانە ستراتێژییەی كە‬ ‫سیاسەتمەداران و رۆشنبیران‬ ‫و ه��ون��ەرم��ەن��دە ج��ووی��ه‌ک��ان‬ ‫ب���ەدرێ���ژای���ی س���ااڵن���ی پ��اش‬ ‫هۆلۆكۆست هەیانبووە و كاریان‬ ‫لەسەر كردووە‪.‬‬

‫‪Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011‬‬

‫‪8‬‬


‫ئەوەی ئەمڕۆ بونیاد‬ ‫دەنرێت دەرئەنجامی‬ ‫قوربانیدانی نەوەی‬ ‫پێشووییە كە لەسەر‬ ‫دەستی نەوەی نوێ‬ ‫پەرەی پێدەدرێت‬

‫بواری سینەمایش یەك لەو فاكتەرە گرنگانە بۆ خستنەڕووی نەهامەتییەكانیان جوویه‌کان‪ ،‬دەبینین فیلمسازانی جوو چەندین فیلمی‬ ‫سینەماییان بەرهەمهێناوە كە هەریەكە و بە شێوەیەك باس لە ئەو كارەساتە دەكات‪،‬لێرەدا ئەتوانین بلێین جوویه‌کان توانیویانە بە كەڵكوەرگرتن‬ ‫لە كارەساتی هۆلۆكۆست بەرەو خۆ كۆكردنەوە و بە دوڵەت بوون هەنگاوبنێن‪ ،‬دیارە مەبەستی منیش لێرەدا كارەساتگەلێكی وەك ئەنفال‬ ‫و كیمیایی بارانی هەڵەبجەو چەندین نەهامەتی ترە كە بەسەر گەلی كورد هاتوون كە هیچیان لە هۆلۆكۆست كەمتر نییە‪ ،‬بەاڵم جیاوازییەكە‬ ‫ئەوەیە كورد تا ئێستا نەیتوانیوە وەكو پێویست لە ناوەندە جوراوجۆرەكاندا گوزارشت لەو كارەساتانە بكات كە بەسەر گەلەكەیدا هاتووبكات‪،‬‬ ‫بەتایبەتی لەبواری سینەما و درامادا كە تا ئێستا چەندین كاری سینەمایی و درامایی لەبارەی كارەساتەكانی وەك كیمیایی بارانی هەڵەبجە و‬ ‫ئەنفال بەرهەمهێنراون‪ ،‬بەاڵم جگە لە كۆپیكردنەوەی یەكتر هیچی تر نەبووە‪ ،‬ئەوەی لە سینەما و درامای كوردیدا باسكراوە تەنها چەند وێنەیەك‬ ‫بووە لە چەند تەقینەوەیەك و دووكەڵێكی چڕ وپڕ و شەهیدبوونی خەڵكێكی بێتاوان ‪ ..‬یان ژمارەیەك ئۆتۆمۆبیلی ئەی ڤا كە ئەنفالكراوەكان‬ ‫دەگوازێتەوە و چەند شۆفڵێكش گۆڕی بەكۆمەڵیان بۆ هەڵدەكەنێت‪ ،‬بەداخەوە زۆربەی فیلمسازانی كورد (هەڵەبجە و ئەنفالیان) لەم یەك دوو‬ ‫دیمەنەدا چڕكردووەتەوە‪ ،‬ئەوەی كە جێی بایەخ بووە بەالیانەوە تەنها ورژاندنی هەست و سۆزیی وەرگربووە لە رێگای پیشاندانی گریانی منداڵێكی‬ ‫نێو گرتووخانەكان یان گوللەبارانكردنی ردێن سپییەك ‪ .‬گرفتەكەیش لەوەداییە ئەو وێنانە جگە لە ورژاندن و كوالنەوەی زەخمی بینەری كورد‬ ‫هیچ كاریگەرییەكی ترجێ نەهێشتووە‪ ،‬واتا نەیانتوانیوە لە دیدی بینەرێكی بیانیدا تێڕوانینێكی جیاواز بۆ ئەو كارەساتانە درووست بكەن‪ ،‬بۆیە‬ ‫بەشێكی زۆری ئەو كارانە جگە لە باسكردنێكی سەرپێیانە هیچی تر نەبوونە‪..‬‬ ‫رەهەندی وفەلسەفی فیلمی سازكردن‬ ‫ژیـــان جوانە‬ ‫فیلمی ( ‪( ) life is Beautiful‬ژیان جوانە) كە زیاتر لە‬ ‫گەمەیەك لە نێو گۆڕەپانی مەرگدا‬ ‫ئەگەرچی ژیان لێوا و لێوە لە نەهامەتیی و مەرگەساتی‪ ،‬بەاڵم ‪ 50‬خەاڵتی سینەمایی بەدەستهێناوە‪ ،‬رەخنەگرانی بواری سینەمایش‬ ‫دەرئەنجام بەهای جوانییەكانی لە دەست نادات‪ ،‬لە كاتێكدا ئەگەر لە ریزبەندی فیلمە نایابەكاندا پلەیەكی بااڵیان پێبەخشیوە‪ ،‬زەمەنی‬ ‫مرۆڤەكان بتوانن لە نێو البۆڕی گەورەی ژیاندا لە گۆڕینی بەشێكی رووداوەكانی نێو فیلمەكە دەگەرێتەوەبۆ شەڕی دووەمی جیهانی‪،‬‬ ‫بە سەرهاتی پیاوێكی جووی ئیتاڵیایی دەگێڕێتەوە كە پاش ئەوەی‬ ‫زۆری هاوكێشەكان رۆڵی كاریگەریان هەبێت‪.‬‬

‫‪9‬‬

‫‪Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011‬‬


‫ئیسرائیل ‪ -‬کورد‬

‫كچێكی كاتۆلیكی خۆشدەوەێت و دوای ملمالنێیەكی زۆر هاوسەرگیریی‬ ‫دەكەن ئاكامی ئەو ژیانەیش هاتەنە دیای منداڵیكە‪ ،‬ئەو منداڵە ئەبێتە‬ ‫گرنگترین تەوەری رووداوەكان‪،‬بە تایبەتی دوای ئەوەی نازییەكانی‬ ‫ئیتاڵیا داگیر دەكەن و جوویه‌کانی ئەو واڵتە لە نێو گرتووخانەكاندا‬ ‫كۆدەكەنەوە‪ ،‬بە سااڵچووان و مندااڵن بە گازی ژەهراوی لەناو دەبەن‪،‬‬ ‫لێرەدا هەموو هەوڵێكی باوكەكە ئەوەیە منداڵەكەی لە مەرگ رزگاربكات‪،‬‬ ‫بێگومان وێنەكردنی نەهامەتیی جوویه‌کان لە سینەمادا‪،‬كاری زۆری‬ ‫لەسەر كراوە‪،‬بەاڵم ئاخۆ جیاوازی ئەم فیلمە لەگەڵ ئەوانەی پێشووتری‬ ‫خۆی لە چیداییە؟‬ ‫ئەوەی ئەم فیلمە جودا دەكاتەوە ئەوەیە كە بەشێكی زۆری رووداوی‬ ‫فیلمەكە لە قاڵبێكی كۆمیدیداخراوەتە روو‪ ،‬تاكۆتایی بەشی یەكەمی‬ ‫فیلمەكەش بینەر هەست بەوە دەكات تەماشای فیلمێكی كۆمیدی‬ ‫دەكات‪،‬بەاڵم لە بەشی دووەم��دا هاوكێشەكە سەرەو ژێر دەبێتەوە‬ ‫بەجۆرێك بینەر رووبەڕووی پرسێكی چارەنووس سازدەكات‪ ،‬لەگەڵ‬ ‫ئەوەشدا ئەستەمە بتوانرێت تەرزەكان لەیەك جیا بكرێنەوە واتا‬ ‫بینەر ناتوانێت بەتەواوی بەڵێت ئەوەی كە دەیبینم كۆمیدیایە یان‬ ‫كردەگەلێكی درامایی یاخود رۆمانسین !‬ ‫ئەو دۆخەی بینەر رووبەڕووی دەبێتەوە لە سینەمادا پێیدەوترێت‬ ‫(فەیبڵ_ ‪ )Fable‬واتا ئەو بەسەرهاتانەی كە لەئەفسانە دەچن و‬ ‫لەژیانی راستەقینەدا بە ئاسانی نایەنە دی‪.‬‬ ‫لە نێو گرتووخانەكەدا ئەو كوشتارگەیەی سەر زەمین كە لە الیەن‬ ‫نازییەكانەوە بۆ جوویه‌کان ئامادەكراوە‪ ،‬رۆبێرتۆ بینینی دەرهێنەری‬ ‫فیلمەكە كە لە هەمانكاتدا رۆڵی باوك دەبینێت هەمیشە لە هەوڵی‬ ‫شاردنەوەی كوڕەكەیەتی لە دەستی نازییەكان‪ ،‬هۆشمەندیی و زیرەكی‬ ‫باوكەكە لەوەدایە كوڕكەی وا تێدەگەیەنێت ئەوەی روودەدات جگە لە‬

‫گەمەیەك هیچی تر نییە كەسی براوە تانكێكی راستەقینەی پێدەدرێت‪،‬‬ ‫هەڵبەتە دەسكەوتنی تانكێكی راستەقینە حەز و ئارەزوویەكی لە پێشنەی‬ ‫كوڕەكەیەتی كە بەر لەوەی ببرێنە گرتووخانە هەمیشە مشتومڕی‬ ‫لەسەر دەكەن‪ ،‬لە ترۆپكی كردەكاندا باوكەكە بەرلەوەی گولەبارن‬ ‫بكرێت كوڕەكەی لەگۆشەیەكی گۆڕەپانی كوشتارگەكەدا حەشاردەدات‬ ‫و داوای لێدەكات بەهیچ جۆرێك لەو گەمەیەدا خۆی ئاشكرانەكات‪،‬لە‬ ‫كۆتاییشدا دوای ئەوەی منداڵەكە بە هۆی خۆبەختكردنی باوكییەوە‬ ‫لەو گەمە مەرگەسات ئامێزەدا رزگاریی دەبێت و بە هاتنی هێزەكانی‬ ‫ئەمریكایش لە حەشارگەكەی دێتە دەرەوە‪ ،‬بەبینینی تانكێكی‬ ‫راستەقینە كە لوولەكەی بە ئاراستەی بینینی بینەرە ولە هەمانكاتدا‬ ‫بە ئاراستەی بینینی خۆ یەتی تووشی شۆك دەبێت‪،‬دەرئەنجام خۆی‬ ‫لە ئامێزی سەربازی سەر تانكەكەدەبینێتەوە و ئەوئاواتەی هەمیشە‬ ‫خەونی پێوەدەبینی دێتەدی ‪.‬‬ ‫بێگومان ئەم فیلمە لە رەهەندی ئایدۆلۆژیای سیاسی و نەتەوایەتیی‬ ‫بەدەر نییە‪ ،‬هەوڵێكی دیكەییە بۆ ناساندنی مەرگەساتی هۆڵۆكۆست‬ ‫و قڕكردنی جوویه‌کان لەسەر بنەمای جیاوازیی نەتەوایەتیی و ئایین و‬ ‫بیر و باوەڕ بە جیهان‪ ،‬هەروەها توانای فیكریی تاكی جوو وێنە دەكات‬ ‫لە تێپەڕاندنی گرفتەكان و ب��ەردەوام بوون لە ژیان ئەویش لەڕێی‬ ‫قوربانیدان بەهەموو شێوازێك لەپێناو مانەوەی نەوەی نوێ‪ ،‬ئەوەی‬ ‫ئەمڕۆ بونیاد دەنرێت دەرئەنجامی قوربانیدانی نەوەی پێشووییە كە‬ ‫لەسەر دەستی نەوەی نوێ پەرەی پێدەدرێت ‪.‬‬ ‫لێرەدا جێی خۆیەتی ئێمەی ك��ورد‪،‬وەك نەتەوەیەكی ستەمدیدە‬ ‫پرسیارێكی گرنگ لە خۆمان بكەین‪،‬ئاخۆ بزاڤی سینەما و درامای‬ ‫خۆمان كەی دەتوانن بە دیدێكی جیاوازە وە كاربكات لە سەر‬ ‫كارەساتگەلێكی وەك هەڵەبجە و ئەنفال كە بەشێوەییەك بتوانێت‬ ‫گوتارێكی ستاتیكی و مەعریفی بەدەر نەبێت لە وێنەی‬ ‫راستەقینەی كارەساتەكان بگەیەنێتە بینەری بیانی؟‬ ‫*فیلمی ‪ ،life is Beautiful‬لە دەرهێنانی‬ ‫(رۆبێرتۆ بینینی)یە‪،‬ئەكتەرە سەرەكییەكانیش بریتین‬ ‫لە‪:‬‬ ‫_ رۆبێرتۆ بینینی لە رۆڵی باوك‬ ‫_ نیكۆلێتتا براتچی لە رۆڵی دایك‬ ‫_ جیۆرجیۆ كانتارینی بەرجەستەكاری كارەكتەری‬ ‫منداڵ‪.‬‬

‫ئا‪ :‬كـــاردۆ‪-‬كەركوك‬

‫‪kardo_mm@yahoo.com‬‬

‫‪10 Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011‬‬


‫كەركوك‬

‫و‬

‫قودس‪..‬‬

‫دوو شار لە ئاوێنەیەكدا‬

‫بەشی دووهەم و كۆتایی‬

‫پەرتووكخانە مێژووییەكە دوور و درێژە هەیە كەركوكیش یەكێك لەو شارانییە‬ ‫كە خاوەنی چەندین كتێبخانە بووە و دانیشتووانی شارەكەیش سوودیان لەو‬ ‫كتێبانە گرتووە بۆ فێربوونی زانست لە هەموو بوارەكاندا كە ئاماژە بە هەندێك‬ ‫لە كتێبخانە دەكەین لە شاری كەركود دا بوون‬ ‫كتێبخانەی مەدرەسەی مەحموود خاڵ ‪ :‬كە لە ناو حەوشەی مزگەوتی‬ ‫مەیداندا بوو لە قەاڵی كەركوك‪ .‬هەموو كتێبەكانی دەس نووس بوون‪ ،‬چونكە‬ ‫چەند سەد ساڵ لەمەو بەر بە دەست نووسرا بوون و هەندێكیشیان مێژووی‬ ‫هەزار ساڵ پێش ئێستایان پێوە دیار بوو كە ژمارەیان پتر لە ‪ 1000‬كتێب‬ ‫دەبوون‪ ،‬ئەم كتێبانە بۆ ئەو كەسانە تەرخانكرابوون كە لە شاری كەركوك‬ ‫خوێندەوارن‪ ،‬كە دواتر ئەم كتێبانە دران بە ئەوقافی كەركوك وئەوانیش‬ ‫گواستیانەوە بۆ كتێبخانەی ئەوقاف لە بەغدا‪.‬‬ ‫ـ كتێبخانەی مەدرەسەی مهرانی ‪ :‬لەم خوێندنگایە دا بەردەوامی بیست‬ ‫وپێنچ فەقێ دەیانخوێند‪ ،‬دەڵێن كتێبخانەیەكی یەكجار بایەخدار و بێ هاوتای‬ ‫بووە كە هەزاران كتێبی لە خۆ گرتووە و لە گەڵ هاتنی ئینگلیزەكان ئەم‬ ‫كتێبخانەیە نەما‪.‬‬ ‫ـ كتێبخانەی مەدرەسەی ئەلسلگانیە ‪:‬ئەم مەدرەسیە لە گەڵ كتێبخانەكەی‬ ‫لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانی تاقە مەدرەسە و كتێبخانە بوو كە میر بڕوای‬ ‫پێكرد بوو‪ ،‬باشترین كتێب وپیداویستییەكانی خوێندنی بۆ دابینكراوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لە ساڵی ‪ 1957‬بیناكەی روخێنرا ولە شوێنەكەی كتێبخانەییەكی دیكە واتە‬

‫‪Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011 11‬‬

‫كتێبخانەی گشتی ئێستای كەركوكی لێ دروستكرا ‪.‬‬ ‫ـ كتێبخانەی خانەقای عومەر گۆنبدی‪ :‬دروستكردنی ئەم كتێبخانەیە‬ ‫دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمەكانی كۆن‪ ،‬لە ناو خانەقا لەشاری كەركوك لە گەڕەكی‬ ‫ئیمام قاسم‪ ،‬بەاڵم لە دوا بەشی جەنگی جیهانی یەكەمدا هەموو كتێب و‬ ‫پەرتووكەكانی تااڵن دەكرێت‪.‬‬ ‫ـ دیارە لە سااڵنی حەفتاكاندا لە كۆی ‪ 9‬كتێبخانەشاری كە ركو ك (‪)5‬‬ ‫ی كتێبخانانە هی كوردكان بووە و (‪ )4‬دیكەی هی عەرەب وتوركمان بوو ‪.‬‬ ‫حەمامەكانی كەركوك بەشێكن لە شوێنەوارەكانی شارەكە‬ ‫كەركوك لە گەڵ ئەوەی بە گەلێك شوێنەوار ناسراوە‪ ،‬لێرەدا جێگەی‬ ‫خۆیەتی ئاماژە بەوالیەنە بكەین كە سەردەمانێك كەركوكی ناساندووە‪ ،‬ئەویش‬ ‫جۆری وزۆری حەمامەكانە‪ ،‬لێرەدا دەتوانی بە كورتی ناوی ئەو حەمامانە بێنین‬ ‫وەك‪ :‬حەمامی (موفتی ) كە دەكەوێتە الی باخچەی قەاڵ وهەروەها حەمامی‬ ‫(گوێزگلی)‪ ،‬حەمامی (گاورەكان) كە تایبەت بووە بە كلدانیەكانی‪ ،‬حەمامی‬ ‫الوان (شباب) وحەمامی حاجی باقر لە ناو بازاڕی جووت قاوە‪ ،‬حەمامی‬ ‫(حاجی حەسەن ) نزیك خەنجەرچییەكان‪ ،‬حەمامی (بەاڵخ ) لە گەڕەكی‬ ‫بەالخ ـ كە ئەم حەمامە نزیكە ‪ 400‬ساڵ لە مەوپێش دروستكراوە‪ ،‬هەروەها‬ ‫حەمامی(تەوقات) دەكەوێتە نێوان پیریادی وگەڕەكی جوویه‌کان و حەمامێكی‬ ‫زۆر كۆنە‪ ،‬حەمامی (شور حەمام) و(حەمامی شۆریجە) لە گەڕەكی شۆریجە‬


‫ئیسرائیل ‪ -‬کورد‬

‫وێنه‌یه‌کی کۆنی شاری که‌رکیک‬

‫لە سااڵنی پەنحاكاندا دروستكراوە‪ ،‬حەمامی (شیفا) لە گەڕەكی ئەحمەد ئاغا‪،‬‬ ‫وچەندین حەمامی دیكە وەك حەمامی بوالق‪ ،‬حەمامی دەدە حەمدی وجوت‬ ‫حەمام كە دیوارەكانی ئاوێنەكاری كراوە‪ ،‬حەمامی كۆماری‪ ،‬حەمامی فەرەح‬ ‫وحەمامی ساعە وعەلی بەگ ‪...‬هتد‬ ‫بێ گومان حەمامە كۆنەكانی كەركوك زۆرب��ەی��ان بە شێوەی گومەت‬ ‫دروستكراون و بە شێوەی نەخشسازی كۆن‪ ،‬حەوزەكانیان بچووك ب و‬ ‫ژووری تایبەت بۆ خۆششتن و‪...‬هتد هەروەها لە ناو حەمامەكاندا چایخانەی‬ ‫تایبەت هەیە بۆ ئەوكەسانەی خۆیان دەششت‪،‬سندوقەكانی هەریەك كلیلێكی‬ ‫تایەبتە بە خۆیان بووە بۆ ئەو كەسانەی كە سەردا ئەو حەمامە دەكەن تا‬ ‫كەلوپەلەكانیان پارێزراو بێت و كلیلەكەیش الی خۆیان بووە‪ ،‬راستەیەك هەیە‬ ‫كە ناكرێت فەرامۆشی كەین ئەویش ئەوەیە ناوبانگی حەمامە كۆنەكانی كەركوك‬ ‫دەگەڕێتەوە بۆ لێهاتوویی وناوبانگی خاوەنەكانیان كە كەسانیكی وناسراو بوون‬ ‫‪.‬‬ ‫كەركوك شاری سینەما ‪..‬‬ ‫سینەما رۆڵێكی گرنگی گێڕاوە لە پێشخستنی ئاستی هوشیاری و رۆشنیری‬ ‫گەالن‪ ،‬سینەما مێژووییەكی زۆر كۆنی نییە بەتایبەت لە واڵتی ئێمە‪ ،‬بۆیە‬ ‫داگیركەرانی كوردستان كوردیان لە سینەما بێ بەشكردوە‪ ،‬بۆیە بە داخەوە‬ ‫دەبینین رۆشنبیری سینەما تا ئیستایش گرنگی ئەو تۆی پێنادرێت هیشتا‬ ‫بەبووەتە ناوەندیك بۆ هۆشیاری وكروشنبیری‪ ،‬ئەمەش مانای ئەوەنیە سینەما‬ ‫هەر نەبووە‪ ،‬شاری كەركوك لەم بوارەیشەوە پێشەنگی شارەكانی تربووە و‬

‫بە هەوڵی چەند هاوواڵتییەكی جوولەكەی كەركوك توانراوە سینەما بهێنرێتە‬ ‫كەركوكەوە‪ ،‬ولە ساڵی ‪ 1927‬سینەما هاتۆتە شاری كەركوك لەوكاتەیشدا تەنها‬ ‫سینەما (وەتەنی وغازی ) هەبووە كە سینەما وەتەنی بە كۆنترین سینەما‬ ‫دادەنرێت‪ ،‬وسینەما غازی كە خاوەنەكەی كەسێكی جووبووە بەناوی (زۆرۆ)‬ ‫بە ناو مەلیك غازیەوە دایناوە‪ ،‬بەاڵم لە ساڵی ‪ 1958‬روخێنرا‪ ،‬پاشان سینەما‬ ‫(عەلەمین) كە بە هەردوو وەرز كاری دەكرد ئەویش لەسەر دەستی دوو كەسی‬ ‫جووولەكە بە ناوەكانی (عەبدواڵ‪ ،‬سەلیم ) دانراوە‪ ،‬ئەم سینەمایانە تا ساڵی‬ ‫‪ 2001‬بەردەوام كاریان دەكرد‪ ،‬بۆیە دەتونین بڵێن سینەما لە ئەوروپاوە لەسەر‬ ‫دەستی جوولەكە گواستراوەتەوە بۆ رۆژهەاڵت ناوین كە دواتر چەندین سینەمای‬ ‫دیكە دروستكران‪.‬‬ ‫ـ سینەما خەیام كە لە الیەن حاجی خورشید ولە بەرامبەر قەاڵ دروستكرابوو‬ ‫بۆ ماوەی ‪ 30‬ساڵ كاری كرد ولە نێوان ساڵەكانی ‪ 1979‬تا‪ 1980‬روخێندرا‪.‬‬ ‫ـ سینەما نەجوم لە گەڕەكی ئەحمەد ئاغا دروستكرا و‪ 10‬ساڵ ئیشیكرد‬ ‫وپاشان روخێنرا‪.‬‬ ‫ـ سینەما دونیا لە تەنیشت سینەما( عەلەمەین) بوو‪.‬‬ ‫ـ سینەما حەمڕا لەسەرتای ساڵی ‪ 1940‬دروستكرا ولە‪ 2002/3/28‬داخرا ‪.‬‬ ‫ـ سینەما سەاڵحەدین لەساڵی ‪ 1964‬دروستكرا ولە ‪ 1967‬كراوەتەوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫دوای پرۆسەی ئازادی عێراق سوتێنرا ‪.‬‬ ‫ـ سینەما ئەتڵەس لەسەر شەقامی ئەتڵەس ‪.‬‬ ‫ـ سینەما قەاڵ لە ساڵی ‪ 2002‬وە كراوەتەوە لە شوێنی سینەما ئەتڵەس ‪.‬‬ ‫لەمێژووی سینەمای كەركوكدا بە بەردەوامی (‪ )10‬سینەما هەبووە‪ ،‬وە‬

‫‪12 Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011‬‬


‫درێژترین وگەورەترین چاڵە نەوتی جیهانە لە ناوچەی جەبەڵ لە‬ ‫شاری كەركوك و ئەم چاڵە نەوتە (‪ )222‬چاڵە نەوتی تێدایە‬

‫خەڵكی كەركوك لە سااڵنی ‪ 1930‬وە ئاشنا بوونە بە سینەما‪.‬‬ ‫كەركوك لەبواری چاپخانە و رۆژنامەگەریە وە‬ ‫ـ لەساڵی ‪1879‬ز دا لەسەردەمی فەیزی پاشایەكەمین چاپخانە هاتووەتەشاری‬ ‫كەركوك‪ ،‬ساڵی ‪ 1909‬دووەم چاپخانە بە ناوی (سەنائیع) و پاشان ساڵی ‪1911‬‬ ‫ز چاپخانەی حوادس وساڵی ‪ 1926‬چاپخانەی شارەوانی هاتوونەتە شاری‬ ‫كەركوك‪....‬‬ ‫بە پێی سەرچاوەكان ( زۆرنال) یەكەمین رۆژنامەی دیوار بەند بووە كە‬ ‫لە ساڵی ‪ 1909‬دا لە قوتابخانەی سەنائیع بە زمانی توركی باڵوی بووەتەوە‪.‬‬ ‫لە كانونی یەكەمی ساڵی ‪ 1918‬دا رۆژنامەی نەجمە ودواتر رۆژنامەی‬ ‫تەجەدود لە كەركوك دەرچوون‪ ،‬رۆژنامەی كەركوك لە رۆژی هەینی ‪ 12‬تشرینی‬ ‫یەكەمی ساڵی ‪ 1926‬باڵوكرایەوە‪ ،‬كە هێجری‪ ،‬ئەسیری وپیرەمێرد شتیان تیدا‬ ‫نووسیوە‪.‬‬ ‫گۆڤاری شەفەق لە ‪ 15‬كانونی دووەمی ‪ 1958‬دا یەكەم ژمارەی كە بە‬ ‫ه��ەردوو زمانی ك��وردی وعەرەبی دەردەچ��وو كۆمەڵێك نووسەری ن��اوداری‬ ‫كورد شتیان تیدا دەنووسی وەك ئیبراهیم ئەحمەد‪،‬عبدالقادر بەرزنجی‪،‬مارف‬ ‫بەرزنجی‪ ،‬حمەی مەال كەریم‪ ،‬جەمال خەزنەدار‪ ،‬عوسمان خۆشناو ‪....‬هتد‪ .‬لە‬ ‫هەمان كاتدا كۆمەڵێك رۆژنامە چاپ و باڵوكرانەوە وەكو‪ ،‬رۆژنامەی ئازدای‪،‬‬

‫‪Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011 13‬‬

‫رۆژنامەی بیمار‪ ،‬رۆژنامەی گاورباغی ورۆژنامەی دەنگی داس وگزنگ و‪....‬هتد ‪.‬‬ ‫كەركوك دەریای زێڕی رەش‬ ‫كەركوك بە شاری نەوت دەناسرێت كە چەندین كێڵگەی نەوتی تێدایە‬ ‫وەك ‪ :‬كێڵگەی باباگوڕگوڕ‪ ،‬كێڵگەكانی چەمەبۆر ( زەمبور)‪ ،‬كێڵگەی بای‬ ‫حەسەنی خوارو و سەروو‪ ،‬كێڵگەی ئافانا‪ ،‬كێڵگەی جەبەڵ بۆر‪ ،‬كێڵگەكانی‬ ‫خەبازە و دەیان كێگڵەی تری دەرهێنراو دەر نەهێنراو‪ .‬لە ناوچەی باباگوڕگوڕ‬ ‫دیاردەیەكی سەیر هەیە ئەویش داگیرسانی ئاگرێكە لە دەرەنجامی دەرچوونی‬ ‫گاز لە زەوییەوە كە بە هۆی شكاوی چینەكانی زەوی كێڵگە نەوتیەكە وە ئاگر‬ ‫لێدەردیت و بەم ئاگرەش دەڵێن ( ئاگری ئەزلیی) كە زیاتر لە ‪ 5‬هەزار ساڵە‬ ‫داگیرساوە ‪ .‬دیارە لە سەر ناوی كەركوك راوبۆچونی جیاواز هەیە‪ ،‬لەم بارەیەوە‬ ‫هەندێك دەڵێن ناوی كەركوك لە ووشەی ( كرخا بیت سلوخ ) واتە ( شاری‬ ‫پتەو وقایم ) هاتوە كە ئاشورییەكان بە كاریان هێناوە‪ ،‬بەاڵم ناوی باباگوڕگوڕ‬ ‫بە شێوازی كور كورا هاتوە‪ ،‬كوركورك‪.‬‬ ‫پسپۆڕەكانی بواری پەتڕۆڵ جەخت لەوە دەكەنەوە كە نەوتی كەركوك‬ ‫چاكترین وپاكترین جۆری نەوتی كوردستانە وعیراقە و زۆرترین بەرهەمی نەوتی‬ ‫لە چاڵەكانی نەوتەكانی كەركوكەدایە‪2 ،‬لە ‪ 3‬نەوتی عێراق لە كەركوك وتەنانەت‬


‫ئیسرائیل ‪ -‬کورد‬

‫كۆمپانیای نەوتی باكوور تەنها (‪)756‬‬ ‫كارمەندی كورد هەیە‬ ‫لەسەر ئاستی جیهانیش شاری كەركوك گرنگترین شارە لە رووی نەوتەوە‪ ،‬كە‬ ‫پاكترین وچاكترین وپوختترین نەوتەی هەیە لە جیهاندا‪ ،‬ساڵی ‪ 570‬ساڵ پ‪.‬ز‬ ‫نەوت لە كەركوك دۆزراوەتەوە وەك لە ئەفسانەدا باسی لێوەكراوە ‪.‬‬ ‫دەوڵەتی عوسمانییەكان لە رێگەی (گولبانگیان) كە راوێژكاری دارایی‬ ‫سوڵتانی عوسمانی بووە‪ ،‬یەكەم كەس بوو كە ساڵی ‪ 1890‬خەبەری بەسوڵتان‬ ‫دا ئەو مەڵبەندە نەوتی تیدایە ‪.‬‬ ‫وە لە ‪ %70‬تا ‪ %75‬بەرهەمی گشتی نەوتی عێراق لە كەركوكە‪ ،‬بەپێ‬ ‫سەرچاوەكان چاڵە نەوتی كەركوك كە درێژترین وگەورەترین چاڵە نەوتی‬ ‫جیهانە لە ناوچەی جەبەڵ لە شاری كەركوك و ئەم چاڵە نەوتە (‪ )222‬چاڵە‬ ‫نەوتی تێدایە ‪.‬‬ ‫ئێستا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە گێڵگەكانی كەركوك بەرزبووتەوە بۆ‬ ‫‪ 400‬هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە رۆژێكدا ولە رێگەی بەندەری جیهانەوە بۆ‬ ‫بازاڕەكانی جیهان رەوانە دەكرێت‪.‬‬ ‫لە گەڵ ئەوەیش كە زیاتر لە (‪ )11753‬كارمەندی كۆمپانیای نەوتی باكوورن‬ ‫تەنها (‪ )756‬كارمەندی كورد هەیە ‪.‬‬ ‫شاری قودس لە دیدی عەرەبەوە!!‬ ‫سەرەتا یەكەمین قبلەی موسلمانان قودس بوو كە ئیستا مەككە و مەدینەوە‬ ‫سێهەمین زیارتگای موسڵمانانە‪،‬كەهەر لە سەردەمی كۆنەوە جێگەی تێڕوانین‬ ‫وبایەخی تایبەتی بووە ‪.‬‬ ‫پێگەی جوگرافی‬ ‫شاری قودس دەكەوێتە ناوڕاستی فەلەستین‪ ،‬بۆ رۆژهەاڵتی دەریای ناوەڕاست‬ ‫لە پاڵ زنجیرە چیایەك الردەبێتەوە بەرەو رۆژئاوا و رۆژهەاڵت ‪.‬‬ ‫لەسەر ئاستی دەریاوە نزیكەی ‪ 750‬م بەرزە ولە سەر ئاستی دەریای مردو‬ ‫و نزیكەی ‪1150‬م ‪ .‬لەسەر هێڵی ناوەڕاست دەكەوێتە دووڕایی ‪52‬كم لەدەریای‬ ‫ناوەڕاستەوە‪ 22 ،‬كم لە دەریای مردووەوە‪250 ،‬كم لە دەریای سوور‪ ،‬لە عەمان‬ ‫‪88‬كم دوورە‪ ،‬لە بەیروت‪388‬كم‪،‬لە دەمەشق‪290‬كم‪.‬‬ ‫دروستبوونی شارەكە‬ ‫رەگۆ وڕیشەی مێژووی دروستبونی قودس دەگەڕێتەوە بۆ ( ئیلیا كوڕی ئارم‬ ‫كوڕی سام كوڕی نوح (د‪.‬خ) ـ ئیلیا یەكێكە لە ناوەكانی قودس‪ ،‬گوایە مەلیك‬ ‫سادق یەكێك لەپاشا یبوسییەكان كە ناودارترین هۆزی كەنعانیەكانن ویەكەمین‬ ‫كەس بوونە شاری قودسیان دروستكردوە‪ ...‬ئەمەش لە ساڵی ‪ 3000‬پ‪.‬ز ‪.‬‬ ‫ناونرا بە یبوس و(مەلیك سادق) بەوە ناسراوە كە حەزی لە ئاشتیی بووە‪،‬‬ ‫هەر بۆیە دەوترا شاری (سالم‪ ،‬یاخود شالم یا ئاروشالم ) بەمانای بهێڵە شالم‬ ‫دروستی بكا‪ ،‬یان پێیان گوتووە شاری سالم پاشان دواتر بە ئۆرشلیم بەناوبانگ‬ ‫دەركردوە‪ ،‬پێش ئەوەی ئیسرائیلیەكان وەریبگرنەوە ئەوانیش پێان گوتووە‬ ‫شاری سەهیۆن بە ناوی ئەو چیاییەی كە تێدایە‪ ،‬تا ناوی گۆڕا بە قودس‬

‫وبەكە دواتربە بەیتول مۆقدس ناوزەد كرا كە مانای ماڵی خودایە‪ .‬لەسەردەمی‬ ‫پێغەمبەر سلێمان (د‪.‬خ) قودس گەورەبوەوە وتێدا خانو وباڵەخانەی بەرز ی‬ ‫تیدا دروستكروە و حاكمڕانی لە فوراتەوە تا میسر پەلی دەكێشا‪ .‬پەیكەری‬ ‫سولێمان بە بەناوبانگترین شوێنەوار دادەنرێت‪ ،‬كە كەنعانییەكان دروستیانكردوە‬ ‫و وەك پەرستاگایەك ‪.‬‬ ‫شان عومەری كوڕی خەتاب چەند چاكسازییەكی تیدا ئەنجامداوە و ساڵی ‪72‬‬ ‫كۆچی عەبدولمەلیك كوڕی مەروان بە مەبەستی حەج كردن بۆ قودس قوبەی‬ ‫(گومبەزی) سەخرە ومزگەوتی ئەقسای تێدا دروستكرد‪.‬‬ ‫ـ ساڵی ‪ 425‬كۆچی عەلی ئەبوحەسەنی خەلیفەی حەوتەمی فاتیمییەكان‬ ‫بڕیاریدا دیوارێك بۆ قودس دروست بكرێت لەدوای ئەو دیوارە و لەسەردەمی‬ ‫فاتیمییەكان یەكەمین نەخۆشخانەی گەورە لە قودس دروستكرا‪.‬‬ ‫ـ ساڵی ‪ 651‬كۆچی بەرامبەر ‪ 1253‬زاینی لە زەمانی مەمالیك دا قودس‬ ‫گرنگترین شوێنی زانست وفێربوون بووە ‪.‬‬ ‫ـ ساڵی ‪ 1542‬ز سوڵتان سولێمان ئەم دیوارەی ئێستای نۆژەنكردەوە كە بە‬ ‫دەوری شارە كۆنەكەیە و درێژییەكەی دەگاتە ‪ 4200‬مەتر وبەرزییەكەی‪ 40‬پێ‪.‬‬ ‫ناسینی شوێنەكانی‬ ‫زەوی شاری قودس لەكۆندا بیابان بووە‪ ،‬لە هەر سێ الی رۆژهەاڵت وباشوور‬ ‫و رۆژئاوادا بە دۆڵ وچەم دەور دراوە‪ ،‬الی باكوور وباكووری رۆژئاوای شار‬ ‫وااڵیە‪ .‬هەروەها دەوروبەری بە شاخ تەنراوە بە چیای (مۆریا) مانای موختار‬ ‫دەگەێینێ (كە مزگەوتی ئەقسا وقوبەی سەخرەی لەسەر دروستكراوە و‪770‬‬

‫‪14 Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011‬‬


‫مەتر بەرزییەكەیەتی)‪ .‬چیای ( ئەكر) كە كڵێسای قیامەی لێیە‪ ،‬چیای‬ ‫(نەبریتا) نزیك لە دەروازەی ئەلساهرەیە وچیای (سەهیۆن) كە ناسراوە بە‬ ‫چیای داوود لە باشوری رۆژئاوای قودسی كۆنەو بە دیوارێك مۆڵ درابوو بە‬ ‫شێوەی چوارگۆشە بەبەرزایی ‪ 40‬پێ و‪ 30‬تاوەر (بورجی) لەسەرە و هەروەها‬ ‫ئەم دیوارە ‪ 7‬دەرگای هەیە‪:‬‬ ‫‪1‬ـ دەرگای ئەلخەلیل ‪2‬ـ دەرگای ئەلجدید ‪3‬ـ دەرگای ئەلساهرە ‪4‬ـ دەرگای‬ ‫ئەلمەغاربە ‪5‬ـ دەرگای ئەلئەسبات ‪6‬ـ دەرگای داوود ‪7‬ـ دەرگای ئەلعامود ‪.‬‬ ‫چەم و دۆڵەكانی قودس‬ ‫‪1‬ـ دۆڵی دۆزەخ ـ جەهنم ـ ناوی كۆنی (قدرون ) وعەرەب پێدەڵێن دۆڵی‬ ‫سەلوان ‪.‬‬ ‫‪2‬ـ دۆڵی ئەلرەبابە وناوی كۆنی هەنوم بووە ‪.‬‬ ‫‪3‬ـ دۆڵی(ئەلواد) وپێدەڵێن (تیروبیون) ومانای دروستكەرانی پەنیر دەگەێنێ‬ ‫‪.‬‬ ‫ئەوشاخانەی دەڕواننە قودس‬ ‫‪1‬ـ شاخی ئەلمكەبر ـ دەكەوێتە باشووری قودس و بەرزی لوتكەكەی ‪695‬‬ ‫مەترە لەسەر ئاستی دەریاوە‪ ،‬لە تەنیشت ئەم شاخە گڵكۆی شێخ ئەحمەد‬ ‫ئەبی عەباس ناسراوبە (ئەبی شووری) لێیە ‪.‬‬ ‫‪2‬ـ شاخی تور یا شاخی زەیتون ‪ 826 :‬مەتر لەسەر ئاستی دەریاوە بەرزە‪،‬‬ ‫دەكەوێتە رۆژهەاڵتی شارەكە ئاماژە بەوە دەكەن كە حەزرەتی مەسیح (د‪.‬خ)‬ ‫لەسەر ئەم شاخەوە بۆ ئاسمان سەركەوتبێ‪.‬‬ ‫‪3‬ـ شاخی مەشاریف ‪ .‬دەكەوێتە باكووری شاری قودس وهەروەها پێی دەڵێن‬ ‫(شاخی دیمەن) و رۆژئاواییەكان ناوی (شاخی سكوبس) یان لێناوە‪ ،‬بە ناوی‬ ‫فەرماندەیەكی رۆمانی‪.‬‬ ‫‪4‬ـ شاخی نەبی سەمویڵ‪ :‬دەكەوێتە باكوری رۆژئاوایی قودس و‪ 885‬مەتر‬ ‫بەرزە لەسەر ئاستی دەریا ‪.‬‬ ‫‪5‬ـ گردی ئەلعاسور ‪ :‬بەعل حاسور بە مانای گوندی بەعل‪ ،‬كە ‪ 1016‬مەتر‬ ‫لەسەر ئاستی دەریا بەرزە و دەكەوێتە نێوان هەردوو گوندی (دێرجریر وسلور‪،‬‬ ‫كە لە چوار شاخە بەرزكەی فەڵەستینە ‪.‬‬ ‫ـ مەجیردین حەنبلی لە كۆتایی سەدەی نۆهەم وساڵی ‪ 900‬كۆچی وەسفی‬ ‫قودس دەكات و دەڵێ‪ « :‬شارێكی مەزنە وبیناسازی پتەوی تیدایە و لە نێوان‬ ‫شاخ ودۆڵەكاندا و بەرزیەكاندا هەندێ خانوو و بینا هەییە وهەندێكیشیان‬ ‫لە نێو دۆڵەكاندان و زۆربەی ئەو خانوانەی لەبەرزیدان دەڕواننە سەر خانوە‬ ‫نزمەكان‪ ،‬هەندێ لە شەقامەكانی شارەكە تەخت وهەندێكیشیان چاڵ وچۆڵە‪،‬‬ ‫لە زۆر شوێن شارەكە خانوی كۆن هەییە كەلەسەری كۆنەكان بینای نوێ‬ ‫دروستكراوە‪،‬زۆربەی ماڵەكان بیر وعەمباری ئاوییان هەیە چونكە كەڵك لە‬ ‫ئاوی باران وەردەگرن»‬ ‫بازاڕەكانی قودس‬ ‫بازاڕی لۆكەفرۆشەكان لە تەنیشت دەرگای مەسجیدیە لە رۆژئاوا وبازڕێكی‬

‫‪Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011 15‬‬

‫زۆر پێشكەوتووە كە نەموونەی لە زۆربەی واڵتاندا نییە ‪.‬‬ ‫سێ بازاڕەكەی تر لە نزیك دەرگای میحراب ناسراو بە دەرگای خەلیل‬ ‫ولەالیەن رۆمەكانەەوە دروستكراوە و یەكەمین بازاڕە‪ ،‬بازاڕی عەتارەكانە لە‬ ‫بەشی رۆژئاوای وخۆر ئاواییە‪.‬‬ ‫گەڕەكە ناسراوەكانی قودس‬ ‫گەڕەكی مەغاربە‪ ،‬گەڕەكی شەرەف‪ ،‬گەڕەكی عەلم‪ ،‬گەڕەكی حیادرە‪ ،‬گەڕەكی‬ ‫سلەتین‪ ،‬گەڕەكی ریشە‪ ،‬گەڕەكی كوڕی بەنی حارس‪ ،‬گەڕەكی ئەلزوئیە ‪.‬‬ ‫قەاڵكە‪:‬‬ ‫قەاڵیەكی مەزنە الی بەیتول مۆقدسەوە دیارە كە لە كۆندا پێیان دەوت‬ ‫میحرابی داود(د‪.‬خ)‪ ،‬لە نێو ئەم قەاڵیەدا تاوەرێكی گەورە هەیە وپێدەڵێن‬ ‫بۆرجی داود‪ ،‬كە لەبیناسازی سولێمانی كۆنە‪ ،‬هەموو شەوێك لە نێوان مەغریب‬ ‫وعیشا تەپڵی لێدەدا بە پێی نەریتی (القالع) لە واڵتە ‪.‬‬ ‫بیرە ئاوەكانی قودس‬ ‫بیری ئەیوب نزیك لە عین سەلوان‪ ،‬دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی حەزرەتی‬ ‫ئەیوب (د‪.‬خ)‬ ‫(كانی ) عین سەلوان‪ ،‬دەكەوێتە الی دیواری مەسجیدی خواروو‪ ،‬باس لە‬ ‫گرنگی ئەم كانییە وپێگەی دەكرێت ‪.‬‬ ‫مزگەوتەكانی قودس‬ ‫‪1‬ـ مزگەوتی ئەقسای پیرۆز‪ ،‬كە لە نێوندی سەخرەیەكی پیرۆزهەیە‪.‬‬ ‫‪2‬ـ مزگەوتی ئەلمەغاربە ‪ :‬دەكەوێتە الی رۆژئاوای مزگەوتی ئەقسا ‪.‬‬ ‫‪3‬ـ مزگەوتی نەبی داود (د‪.‬خ) ‪.‬‬ ‫گۆڕستانەكانی قودس‬ ‫ـ گڵكۆی حەزرەتی موسا (د‪.‬خ) لە رۆژهەاڵتی بەیتوا مۆقدس‪.‬‬ ‫ـ مەرقەدی حەزرەتی داوود(د‪.‬خ) ناسراو بە (جیسمانیە)لە رۆژهەاڵتی بەیتوا‬ ‫مۆقدس لە چەمەكە‪.‬‬ ‫ـ گڵكۆی مەریەم (د‪.‬خ) لە كڵێسای جیسمانییە‪ ،‬لە ناو شاخی تورە لە‬ ‫دەرەوەی دەرگای ئەسبات ‪.‬‬ ‫ـ گۆڕستانی ئەلساهرە ‪ :‬شوێنێكە بە (ئەلبقیع) ناسراوە و موسڵمانانی تێدا‬ ‫دەنێژن‪ ،‬ئەلساهرە مانای وایە لەسەر ئەم خاكە شەونەخونی دەكرێت‪.‬‬ ‫ـ گۆڕستانی باب رەحمە ـ لە تەنیشت دیواری مزگەوتی ئەقسایە ‪.‬‬ ‫ـ گۆڕستانی شەهیدان‪.‬‬ ‫ـ گۆڕستانی مامەال ‪ :‬گەورەترین گۆڕستانی واڵتە‪.‬دەكەوێتە رۆژئاوای شاری‬ ‫قودس ‪.‬‬ ‫قۆتابخانە كانی قودس‬ ‫زیاتر لە ‪ 70‬قۆتابخانەی دێرینی هەیە كە گرنگترینیان ئەمانەن‪:‬‬


‫ئیسرائیل ‪ -‬کورد‬

‫قۆتابخانەی نەحو‪ ،‬قۆتابخانەی ناسریە‪ ،‬قۆتابخانەی تەزەكوریە‪ ،‬قۆتابخانەی‬ ‫بەلەدێ‪ ،‬قۆتابخانەی خاتونیە‪ ،‬قۆتابخانەی ئەرغوانیە ‪...‬هتد ‪.‬‬ ‫كتێبخانەكانی‪:‬‬ ‫‪ 34‬كتێبخانەی هەیە ولێرەدا كتێبخانە دێرینەكان باس دەكەین ـ‬ ‫ـ كتێبخانەی ئەلقەدیسی دڵسۆز كە ساڵی ‪ 1558‬ز دامەزراوە‬ ‫ـ كتێبخانەی ئەلخەلیلی كە ساڵی ‪ 1725‬ز دامەزراوە‬ ‫ـ كتێبخانەی بەتریاكی ئەرسەدۆكسی كە ساڵی ‪ 1865‬ز دامەزراوە‬ ‫ـ كتێبخانەی خالیدیە كە ساڵی ‪ 1900‬ز دامەزراوە‬ ‫مۆزەخانەكانی قودس‪:‬‬ ‫مۆزەخانەی حكومی بۆ شوێنەوار‪،‬لەساڵی ‪1927‬ز دروستكراوە‬ ‫مۆزەخانەی ئیسالمی‪ :‬لە ساڵی ‪ 1923‬ز لە الی��ەن ئەنجومەنی بااڵی‬ ‫ئیسالمییەوە دامەزراوە‬ ‫شوێنە دێرینەكانی تری قودس‬ ‫كڵێسای قیامەت‪،‬مارستان یاخود ( دەب��اغ��ە)‪ ،‬بەندینخانەی مەسیح‪،‬‬ ‫ئەلجتسیمانی‪ ،‬رێگەی ئازارەكان‪ ،‬ئەلسەاڵحیە‪ ،‬مۆزەخانەی چیای زەیتون‪.‬‬

‫قوبەكانی (گۆمبەزەكانی قودس)‬ ‫گۆمبەزی سەخرە‪ ،‬گۆمبەزی سلسلە‪ ،‬گۆمبەزی جبریل‪ ،‬گۆمبەزی رەسوڵ‪،‬‬ ‫گۆمبەزی رساس‪ ،‬گۆمبەزی میعراج‬ ‫قودس لە دەفتەری بیرەوەری عەرەبەكاندا‪:‬‬ ‫ـ ساڵی‪ 3000‬پ‪.‬ز عەمرییەكان كۆچییان بۆ فەڵەستین كرد‬ ‫ـ ساڵی ‪ 1900‬پ‪.‬ز حەزرەتی ئیبراهیم خەلیل (د‪.‬خ) لە ئور كۆچی كرد بۆ‬ ‫فەڵەستین ‪.‬‬ ‫ـ ساڵی ‪ 1785‬پ‪.‬ز كۆچكردنی ئەلهكسوس‪ ،‬لەو ماوەیەدا یەعقوبییەكان‬ ‫كۆچیان كرد بۆ میسر دەوروبەری لە ساڵی ‪ 1740‬پ‪.‬ز‬ ‫ـ ساڵی‪ 1290‬پ‪.‬ز دەرچوونی حەزرەتی موسا (د‪.‬خ) لە میسرەوە بۆ‬ ‫فەڵەستین‬ ‫ـ ساڵی ‪1003‬پ‪.‬ز حەزرەتی داوود (د‪.‬خ)ئۆرشەلیمی كردە پایتەختی خۆی‬ ‫وپاش ئەو سولێمانی كوڕی ‪.‬‬ ‫ـ ساڵی ‪ 722‬پ‪.‬ز رۆخانی ئیسرائیل لە سەردەستی سەرجۆنی دووەمی‬ ‫ئاشوری ‪.‬‬ ‫ـ ساڵی ‪ 586‬پ‪.‬ز رۆخانی یەهودا لەسە دەستی نەبوخژ نەسری بابلی‪.‬‬

‫‪16 Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011‬‬


‫ـ ساڵی ‪ 536‬پ‪.‬ز كورشی هەخامەنشینەكان دەستی بەسەر بابل دا گرت و‬ ‫رێگەی بە گەڕانەوەی جوویه‌کان دا ‪.‬‬ ‫ـ ساڵی ‪ 538‬پ‪.‬ز هەخامەنشینەكان (فەڵەستین )یان گرت و كوورش هەڵسا‬ ‫بە نۆژەنكردنەوەی پەیكەرەكەی سولێمان وئاوەدانكردنەوەی شارەكە ‪.‬‬ ‫ـ ساڵی ‪ 332‬پ‪.‬ز ئەسكەندەری مەغدوونیە فەڵەستینی داگیركرد ودوای‬ ‫مردنی لە ساڵی ‪ 322‬پ‪.‬ز پشێوی واڵتی گرتەوە ‪.‬‬ ‫ـ ساڵی ‪ 62‬پ‪.‬ز رۆمانەكان فەڵەستینیان داگیركرد‬ ‫ـ ساڵی ‪ 37‬پ‪.‬ز رۆمانیەكان (هیرۆدۆسی ئەلدومی )یان كردە پاشای جەلیل‬ ‫وقودس تا ساڵی ‪ 4‬زایینی حوكمڕاننی كرد ولەسەردەمی ئەودا حەزرەتی‬ ‫عیسای پێغەمبەر (د‪.‬خ) لە بەیتول لەحم لە دایك بوو‪.‬‬ ‫ـ ساڵی ‪ 70‬ز لە قودس شەر و ئاژاوە روویدا و تیتۆسی رۆمانی گەمارۆی دا‬ ‫و دەستیكرد بە كوشتن وسووتان ودزیكردن شارەكە وتەنانەت ئەو كڵێسایەی‬ ‫هیرۆدۆس دروستیكردبوو سوتێنرا ‪.‬‬ ‫ـ ساڵی ‪ 324‬ز فەڵەستین كەوتە ژێر داگیركاری بیزنتینیەكان‪.‬‬ ‫ـ لە شەعبانی ساڵی ‪ 2‬كۆچیدا قیبلە لە مزگەوتی ئەقساوە گۆازراییەوە بۆ‬ ‫كەعبەی پیرۆز ‪.‬‬ ‫ـ ساڵی ‪ 7‬كۆچی بەرامبەر‪ 629‬زایینی هەرقلی ئیمپراتۆری بیزنتی توانی‬ ‫فارسەكان لە قودس دەربكات ‪.‬‬ ‫ـ ساڵی ‪ 492‬كۆچی ئەفزەڵی كوڕی بەدر وەزیری فاتیمیەكان قودسی گرت‪.‬‬ ‫ـ ساڵی ‪493‬كۆچی خاچپەرستەكان قودسیان گرت ‪.‬‬ ‫ـ ساڵی ‪ 583‬كۆچی بەرامبەر ‪ 1187‬زایینی لەسەر دەستی سەالحەدین‬ ‫ئەیوبی قودس لەژێر ركێفی خاچپەرستان دەرهێنرا لەشەڕی حەتین ‪.‬‬ ‫ـ ساڵی ‪ 659‬كۆچی‪ 1260/‬زایینی شەڕی (عین جالوت ) رووی دا ومەغولەكان‬ ‫تێكشكێنران‬ ‫ـ ساڵی ‪ 922‬كۆچی سوڵتان (سەلیم پاشای عوسمانی ) قودسی گرت‬ ‫ـ ساڵی ‪ 1920‬ز فەلەستین خرایە ژێر ئینتدابی بەریتانیا‬ ‫ـ ساڵی ‪ 1948‬ز جوویه‌کان لە واڵتانی دونیا گەڕانەوە بۆ فەڵەستین‬ ‫ـ ساڵی ‪1967‬ز جوویه‌کان دەستیان بەسەر تەواوی فەڵەستین وقودسدا گرت‬ ‫و كردیانەوە بە ئۆرشەلیم ‪.‬‬ ‫ـ ساڵی ‪ 1980‬ز لە ژێر دروشمی یەكخستنەوەی قودس لە رووی سیاسیەوە‬ ‫لكێنرایەوە بە دەوڵەتی بەریتانیا ‪.‬‬ ‫قودس لە دیدی جوویەكانەوە‬ ‫ئۆرشەلیم پایتەختی ئیسرائیلە و دەكەوێتە نێو دڵی ئیسرائیل لە ناوڕاستی‬ ‫چیاكانی یەهودا‪ ،‬بەرەدەاڵنی كۆنی هەزاران ساڵ هێشتا دەبریقێتەوە‪ ،‬هەروەها‬ ‫شوێنە مێژووییە جۆراوجۆرەكان ومەرقەد ومەزارگە وپەرستگاكانی بایەخ‬ ‫وگرنگی تایبەتی بە ئۆرشەلیم داوە بە نیسبەت جووەوە دەسەلمێنن‪.‬‬ ‫ـ لە پاش مردنی پاشا شاول (تالوت) داوودی پاشا دەسەاڵتی بەنی ئیسرائیلی‬ ‫گرتە دەست بۆماوەی ‪ 40‬ساڵ حوكمڕانی كرد و پایتەختەكەی ماوەیەك‬ ‫لە حەبرون(الخلیل) بوو‪،‬كە پاشان گواستیەوە بۆ ئۆرشەلیم‪.‬لەسەردەمی‬ ‫دەستەاڵتداری و حوكمڕانی داوود دا شەرو ئاژاوەیەكی زۆر رووی��دا‪ ،‬لەوانە‬

‫‪Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011 17‬‬

‫شەڕی نێوان ئیسرائیل ویبوسیەكان كە لە شاری ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون‪..،‬‬ ‫حەزرەتی داوود بە سەر نەیارانیدا سەركەوت ودواتر شاری ئۆرشەلیم كردی بە‬ ‫پایتەخت وناوی لێنا شاری داوود و هەروەها ناویشی لێنا ((سەهیۆن)) ‪.‬‬ ‫دوای مردنی حەزرەتی داوود(د‪.‬خ) سلێمانی كوڕی فەرمانڕەوایی گرتە‬ ‫دەست ولەماوەی حوكمڕانیدا هەڵسا بە دروستكردنی بەیت مەقدسی یەكەم‬ ‫ودوای مردنی حەزرەتی سولێمان (د‪.‬خ) جڵەوی دەسەاڵت گواسترایەوە بۆ‬ ‫دەستی كوڕەكەی بە بە ناوی (رحبعام) كە بووە پادشای بەنی ئیسرائیل‪،‬‬ ‫وسەبتای یهوژا وبنیامین پەیمانیان بۆنوێ كردەوە كە لە ناوچەی باشووری‬ ‫دەوروبەری ئۆرشەلیم نیشتەجێبوون‪ .‬پاشان یربعام كوڕی نباگ بووە پاشای‬ ‫دە ئەسباتەكەی تر لە شاری شكیم (نابلس) كە بەم شێوەیە مەملەكەتەی‬ ‫بەنی ئیسرائیل دابەش بوو بەسەر دوو مەمەلەكەت‪ ،‬مەمەلەكەتی یەهودا لە‬ ‫گەڵ ئۆرشەلیمی پایتەختی تاكو ساڵی ‪ 586‬پ‪.‬ز بەردەوام بوو‪ ،‬دواتر لە سەر‬ ‫دەستی نەبوخژ نەسری بابلی روخا‪ ،‬دوای چوار سەدە لە بیناكردنی بەیتول‬ ‫مۆقدس وێرانكرا‪ .‬بەنی ئیسرائیل گواسترانەوە بۆ بابل ونەبوخژ نەسر دووریانی‬ ‫خستەوە بۆماوەی ‪ 50‬ساڵ لە بابل ژیان‪ .‬لە ساڵی ‪ 539‬پ‪.‬ز كۆرشی پاشای‬ ‫فارسەكان دەستی بەسەر واڵتی بابل گرت ورێگەی دا جوویه‌کان بگەڕێنەوە‬ ‫بۆ ئۆرشەلیم وە بەیتول مۆقدس دروست بكەنەوە تەنانەت لە رووی ماددییەوە‬ ‫هاوكاریشی كردن‪ .‬لەگەڵ ئەمەشدا بەشێكی زۆر لە جوویه‌کان مانەوە ولەوێ‬ ‫ژیانیان پێكهێنابوو ونەگەڕانەوە بۆ خاكی ئیسرائیل ‪.‬كە ئەو كاتەی رۆمانەكان‬ ‫حوكمڕانی خاكی ئیسرائیلیان دەكرد‪ ،‬جوویه‌کان لە دەسەاڵتی رۆمانی یاخی‬ ‫بوون‪ ،‬لە ساڵی ‪ 66‬ز تیتوس فەرماندەی رۆمانییەكان هات وشەڕی جوویه‌کانی‬ ‫بەرپاكرد لە ساڵی ‪ 70‬ز هاتە ناو ئۆرشەلیم وبەیتول مەقدسی دووەمی‬ ‫تێكوپێكدا‪.‬‬ ‫قودس لە ئەنسكلۆپیدیای ئازاد (وێكپیدیا)‬ ‫قودس لە رووی پانتایی و ژمارەی دانیشتوان گەورەترین شاری دێرینی‬ ‫فەڵەستینە‪ ،‬وبایەخترینە لە رووی ئاینی وئابوورییەوە‪ ،‬عەرەبە فەڵەستینیەكان‬ ‫بە پایتەختی ئایندەی فەڵەستینی دادەنێنن‪ ،‬هەروەك پەیماننامەی راگەیەندراوی‬ ‫سەربەخۆیی فەڵەستین هاتووە كە( لە جزائیر و لە بەرواری ‪ 15‬نۆڤەمبەری‬ ‫‪ 1988‬سازكرا ‪ .‬هەروەها ئیسرائیل بە پایتەختی یەكگرتووی خۆی دایدەنێت‪،‬‬ ‫لە دوای ئەوەی بەشی رۆژهەاڵتی قودس لە ساڵی ‪ 1980‬خستە سەر ئیدارەی‬ ‫خۆی پاشان دوای شەڕی ‪ 1967‬داگیریكرد وتاكو ئێستا رێكراوی نێودەوڵەتی‬ ‫نەتەوەیەكگرتووەكان دان بە قودسدا نانێن وەكو پایتەختی ئیسرائیل‪ ،‬لە‬ ‫هەمانكاتدا قودسی رۆژهەاڵت بە بەشێك لە خاكی فەلەستین دادەنرێت نەك بە‬ ‫پەتەختی ئیسرائیل‪.‬‬ ‫كەنیسەت( پەرلەمانی ئیسرائیل) لە ‪ 31‬یۆلیۆی ‪ 1980‬بڕیاری یاسای‬ ‫بنەڕەتی دەركرد كە قودس پایتەختی ئیسرائیلە لە چوارچێوەی ئەو سنوورەی‬ ‫كە حكومەتی ئیسرائیل ساڵی ‪ 1967‬دیاریكردوە‪.‬‬ ‫ژمارەی دانیشتوانی قودس دەگاتە ‪ 724000‬كەس ( بەپێی سەرژمێرییەكانی‬ ‫‪ 24‬مایۆی ‪ ) 2006‬لە چوارچێوەی پانتایی ‪123‬كیلۆمەتر دووجا كە لە نێوان‬ ‫سنووری ئیدارەی شارەوانی ئیسرائیل وەك حكومەتی ئیسرائیل لە یونیۆی‬


‫ئیسرائیل ‪ -‬کورد‬

‫ئۆرشه‌لیم له‌ داهاتوودا ده‌بێته‌ پایته‌ختی ئیسرائیل‬

‫‪1967‬دەستنیشانی كراوە‪ ،‬ئەم ئامارە دانیشتوانی قودسی رۆژئاواش دەگرێتەوە‪.‬‬ ‫هەروەها لەوئەنیسكلوپیدیایەدا هاتووە ‪ :‬قودس بە شارێكی پیرۆزی هەرسێ‬ ‫ئایینە یەكتاپەرستیەكە دادەنرێت‪ ،‬ئیسالم‪ ،‬كریستان‪ ،‬یەهودیەت‪.‬‬ ‫بەاڵی موسڵمانان شاری قودس پیرۆزترین مزگەوت لە خۆ دەگرێت ئەویش‬ ‫مزگەوتی ئەقسایە كە سێهەمین وپیرۆزترین مزگەتی موسڵمانان ویەكەمین‬ ‫هەردوو قیبلەیە بە الی موسڵمانانەوە ـ پێش ئەوەی ئاڕاستەی نوێژكردن بەروە‬ ‫كەعبە بگۆڕدرێ‪ ،‬بەپێی بیرو باوەری موسڵمانان لەم قودسەوە پێغەمبەر خودا‬ ‫حەزرەتی محمد(د‪.‬خ) چووە بۆ ئاسمان ‪.‬‬ ‫بەنیسبەت كرستیانەكان قودس شوێنی كڵیسای قیامەیە كە لە خاچ دانی‬ ‫مەسیحی بە خۆوەوەبینی وقیامەتەكەشی هەر لێرەوەییە بەپێی (باوەڕی‬ ‫كرستیانەكان) بە هەمان شێوەش قودس یا ئۆرشەلیم بەالی جوویه‌کانەوە‬ ‫پیرۆزی خۆی هەیە‪ ،‬لە س��ەدەی چوارەمی پێش زایین‪ ،‬ئاینی یەهودیەت‬ ‫گرنگترین نوێژەكانیان دەبێت ئاڕاستەی قودسدا بێت‪ ..‬بۆیە ئەم گرنگیدانەو‬ ‫پیرۆزییەی ئەم سێ الیەنە وا لەم شارە دەكا هەمیشە بەدرێژایی مێژوو ناوەندی‬ ‫پڕ بایەخی هەموو پەیڕەوانی ئایینە یەكتاپەرستیەكان بێت‪.‬‬ ‫پوختەی باسەكە‬ ‫هەڵبەت كەركوك وقودس دووشار‪ ،‬چەندان زمان وئایین ومەزهەب ونەتەوە‬ ‫و كلتوور وكەمینەی تێدا دەژی‪ ،‬كۆاڵن وگەڕەكاكان وشوێنەوارەكان وشەقام‬ ‫وبازاڕەكانی وانەیەكمان پێدەڵێن كە ئەم دوو شارە گەنجینەی دەستی مرۆڤایەتی‬ ‫ودیاری خودان لە سەر زەوی‪ .‬نەموونەی بەرهەمی پێكەوە ژیانی ئاشتیانەن‪،‬‬ ‫ئەوەش دەسەلمێ بێ باوەڕ بوون بە مافی بەرامبەر ئاشتی شتێكی مەحاڵە‪.‬‬

‫بۆیە دەبێت بە هەموو جیاوازییەكانمانەوە پێكەوە هەڵكەین وبەڵێن خەڵكی‬ ‫كەركوك قودسین‪ ،‬بەدەر لە ئایدیا وئینتمای تایفی وئاینی ونەتەوەیی‪،‬رەنگە‬ ‫دەقاودەق ئەمە بۆ باری كۆمەاڵیەتی راست بێ‪،‬بەاڵم ئەدی بۆ باری سیاسی‬ ‫چی؟‪ .‬بێگومان سیاسەت رۆڵی سەلبی بینیوە لە شێواندنی راستیەكانی ئەم‬ ‫دوو شارە مەزنە‪ ،‬كە خاڵی هاوبەشیان لە رووی فرە ئتنیك وفرەكلتووری و‪...‬‬ ‫هتد زۆرە‪ .‬دەكرێ سیاسیەكانیش عیبرەت لەمێژووی ئەم دوو شارە مەزن‬ ‫وپیرۆزە وەرگرن ‪...‬بۆ نا ‪.‬‬ ‫چەند جوان ئەو تابلۆیە كە لەسەر یەك شەقام مزگەوتێك وكڵیسایەك‬ ‫بەسەدان ساڵ بااڵیان ب��ەرزە‪ ،‬یان پەرستەشگایەك ومەزارگەیەك‪ ،‬یان لە‬ ‫كۆاڵنیكدا ماڵێكی كورد وماڵێكی توركمان یا موسڵمانێك وجوویەك دراوسێی‬ ‫یەك بن ومیوانی سەر یەك سفرە بن ‪.‬‬ ‫سەبارەت بە كەركوك راستیەك هەیە ئەویش بە هۆی دەوڵەمەندی لە سامانە‬ ‫سروشتیەكەیەوە وەك پەترۆڵ‪ ،‬ترسی واڵتانی دەوروبەر لەوەی كە كورد دەست‬ ‫بەسەر كەركوكدا بگرێ‪ ،‬بێ خەبەر لەوەی دوای پرۆسەی ئازادی كەركوك لە‬ ‫‪ 2003‬و شارەكانی تری عێراق‪ ،‬دەركەوت كە كوردستان پڕە لە چاڵە نەوت‬ ‫وكەركوكیش تەنها لە بەر نەوت نییە كورد داكۆكی سەرسەختانەی لێدەكات‪،‬‬ ‫بەڵكو شارێكی دێرێنی كوردستانە وهەموو حەقایقە مێژوویی وجوگرافیەكان ئەو‬ ‫دەسەلمێنن‪ ،‬لەرووی سیاسیشەوە كەركوك هەمیشە ئاگردانی شۆڕشەكان بووە‪،‬‬ ‫بەسەدان رۆڵەی قارەمانی بەخشیوە بە شۆرش و خەبات‪،‬جگە لەوەی كەركوك‬ ‫خاڵی ناكۆكی و سازشنەكردنی سەركردایەتی كوردبووە لە دانوستانەكانی لە‬ ‫گەڵ رژێمەكانی عێراق بەگشتی و رژێمی بەعس بەتایبەتی‪ .‬كورد سەرباری‬ ‫ئەوەی رووب��ەرووی جینۆساید وكیمیاباران و تەعریب كردنی بەشێكی زۆری‬

‫‪18 Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011‬‬


‫خاكەكەی بوەتەوە‪ ،‬كۆڵی نەدا بۆ رژیمی عەفەلەقی‪ ،‬تەنها لە پرۆسەكانی‬ ‫ئەنفالدا ‪182‬هەزار كورد لە گۆڕەبەكۆمەڵەكانی ناوەڕاست وباشووری عێراق بێ‬ ‫سەروشوێنكران‪.‬‬ ‫دوای رزگاركردنی عێراق نزیكەی ‪ 300‬گۆڕی بەكۆمەڵ دۆزراونەوە وكە روفاتی‬ ‫هەزاران رۆڵەكانی كورد تێدا بوو‪.‬هەڵبەت پرۆسەكە گەرمیان وكەركوكی گرتەوە‬ ‫كە لە ‪ 17‬و‪ 18‬شوباتەوە هێرشەكان دەستیان پێكرد تا ‪ 1988/15‬لە درێژەی‬ ‫ئەو ماوەییەدا زیانی گەورەی مادی وگیانی بە خەڵكی كوردستان كەوت‪ ،‬تەنها‬ ‫لە بەشێكی ناوچەی كەركوك ‪ 570.‬هەزار تۆن دانەوێلە سوتێنران‪،‬و (‪)45777‬‬ ‫خێزان ئ��اوارە ودەرب���ەدەر وبێ سەر وشوێن ك��ران‪،‬و ‪ 39178‬خانوو‪381،‬‬ ‫قوتابخانە‪ 657 ،‬مزگەوت‪ 9،‬بنكەی تەندروستی‪ 781،‬گوند سوتێنران ‪.‬‬ ‫‪ 472770‬سەرمەڕومااڵت‪ 15 ،‬هەزار رەش��ەواڵخ تااڵن كران‪ 1435 ،‬رەزوباخ‬ ‫وێرانكران‪ 52 ،‬عەمارئاوا وماتۆری ئاو لەناوچوون‪ 47 ،‬ماكینەی ئاش‪315 ،‬‬ ‫ئەستێڵ تەقێنرانەوە‪ 157 ،‬تەكیە وخانەقا وشوێنەواری ئاینی وێرانكران ‪).‬‬ ‫رژێمی بەعس بە داهاتی نەتی كەركوك چەك وپیداویستی سەرزبازی دەكڕی‬ ‫تاوەكو بەرامبەر بەگەلی كوردی شەڕ بكات و سەركەتوو بێت هەرچەندە‬ ‫ورەو ئیرادەی رۆڵەكانی كورد بەهێزتر بوو‪،‬حكومەتی س��ەدام شەڕی بەم‬ ‫وبەو دەفرۆشت و سەدان وهەزاران خانەوادەی بەڕەسەن كەركوكی لە الیەن‬ ‫دامودەزگا داپلوسێنەرەكانیەوە نەفی شارەكانی ناوەڕاست وباشووركران‪ ،‬یا‬ ‫بۆ شارەكانی هەرێم دەركران كە زۆریبەیان تەنانەت تا ئێستا نەگەڕاونەتەوە‪،‬‬ ‫سیاسەتێكی تری رژێمی بەعس دەركركردنی جووتیارە كوردەكان بوو لە كەركوك‬ ‫ودەوروبەری و داگیركردنی زەوییەكانیان وبەخشینی بە عەرەبی هاوردە‪ ،‬كە‬ ‫ئێستاش گەورەترین كێشەیە لە ناوچە جێناكۆكەكان‪ ،‬لە كونفرانسێكدا كە‬ ‫رێكخراوە دیموكراتی وپیشەییەكان كەركوكی (ینك) بۆ مادەی سەدوچل‬ ‫رێكیخستبوو لە بەرواری ‪ 2006/12/23‬لە كەركوك‪ ،‬مەهدی كاكەیی بەرێوبەری‬ ‫كشتوكاڵی كەركوك ئاماژەی بە گەورەیی وقەبارەی كێشەی موڵكداریی دا لە‬ ‫كەركوك بە پێی زانیارییەكانی ‪:‬‬ ‫لە كەركوك ‪36‬هەزار و‪ 700‬سەد سكااڵی كێشەی موڵكداری تۆمار كراوە‪،‬‬ ‫ئەمە جگە لەوەی كێشەگەلێكی زۆرتر ی موڵكداری هەیە‪ ،‬كە هێشتا تۆمار‬

‫‪Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011 19‬‬

‫نەكراون‪ ،‬یا كاریان بۆ نەكراوە‪.‬‬ ‫ـ لە شوان (‪.)14000‬لە كەركوك ‪ 8000‬ولە لەیالن ‪ 11000‬ولە داقوق ‪12000‬‬ ‫كێشەی موڵكداری زەوی وزار هەیە‪ ،‬حكومەتی عێراقی كاتی خۆی هەڵساوە بە‬ ‫فرۆشتنی زەوییەكانی كورد‪،‬تەنها لە داقوق ‪ 14000‬دۆنم زەوی جوتیارانی كورد‬ ‫فرۆشراوە‪ ،‬هەروەها ‪ 300‬هەزار دۆنم ئیستمالك كراوە بە سەر عەربەكاندا‪ ،‬و‪900‬‬ ‫هەزاردۆنم بە ناوی خاوەنەكانیانەوە كوژێنراونەتەوە و حكومەت خۆی سەرپشك‬ ‫بووە لەمامەڵەكردیان‪.‬‬ ‫دوای هەموو ئەم راستیانەی سەرەوە دیارە كەركوك چەند غەدری لێكراوە‬ ‫وچەند برینداركراوە وهێشتا تیرۆستان رۆژانە بە ك��ردەوەی تیرۆریستی لە‬ ‫شەقامەكانی شار چەندین رۆلەی لە پێكهاتەكانی كەركوك شەهید كراون‪ ،‬بەاڵم‬ ‫خەڵكی رەسەنی كەركوك‪ ،‬كەركوك نادەن بە دەستەوە‪ ،‬نایكەنە كۆترێكی‬ ‫باڵكراو‪ ،‬پێویستە واڵتانی عەرەبی وتوركیا وئەوانی تریش بە خۆیاندا بچنەوە‬ ‫و ئەو راستیش بزانن و كوردستانبونی كەركوك قبوڵ بكەن‪ ،‬خۆ ئەگەر‬ ‫دەرەنجامەكانی هەڵبژاردنەكانی ‪ 2005‬لەبەرچاوبگرن‪،‬دەبیت عیبرەتێی بۆ ئەوانە‬ ‫كە حاشا لە كوردستانی بوون كەركوك دەكەن‪ ،‬لەكاتێكدا شارەكانی دووز‬ ‫وكەالر وچەمەچەماڵ وكفری هێشتا نەگەڕاونەتەوەسەر كەركوك‪ ،‬كورد رێژەی‬ ‫پتر لە ‪ %64‬هێنا ‪...‬‬ ‫ئێمەی كورد لە پێناو ئ��ازادی وئاشتی ه��ەزاران قۆربانیمان داوە ولەم‬ ‫رێگەیەدا تێدەكۆشین تا بەدەستهێنانی ئامانجەكانمان‪..‬تەنانەت ئەگەر ئەم‬ ‫نەوەیەش نەتوانن بەدی بهێنن بەدڵنیاییەوە نەوەكانی دوای ئێمە سەردەكەون‪.‬‬ ‫لە بەرامبەریشدا ب��ڕوام��ان بە پێكەوە ژیانی ئاشتیانە لەگەڵ سەرجەم‬ ‫پێكهاتەكانشارەكە هەیە‪.‬لەم سۆنگەیەوە كەركوك وق��ودس دەشێ لەبری‬ ‫ئەوەی ببنە جێی ملمالنێ‪ ،‬ببنە پایتەختی ئاشتی وكلتووری پێكەوە ژیانی لە‬ ‫رۆژهەاڵتی ناوین ‪.‬‬ ‫سەرچاوەكان‪:‬‬ ‫‪1‬ـ كورد وكەركوك ـ لەتیف فاتیح فەرەج‬ ‫‪2‬ـ التنوع االپنی والدینی فی كركوك ـ محمد حسین محمد شوانی‬ ‫‪3‬ـ گۆڤاری كەركوك ژمارە ـ ‪ 40‬وژمارە ‪10‬‬ ‫‪4‬ـ گۆڤاری نەوشەفەق ژمارە ‪27‬‬ ‫‪5‬ـ گۆڤاری بانە رۆژ ـ ژمارە ‪6‬‬ ‫‪6‬ـ هەفتەنامەی هەواڵ ـ ژمارە ‪402‬‬ ‫‪ -7‬گۆڤاری دەنگ ژمارە ‪5‬‬ ‫‪7‬ـ سایتی ‪www.3Nazh.com‬‬ ‫‪8‬ـ سایتی ‪www.yahoodi1.com‬‬ ‫‪9‬ـ سایتی ‪www.marefa.org‬‬ ‫‪10‬ـ ‪www.wikipedia.org‬‬

‫لێكۆلینەوە‪ :‬عوسمانی شێخ‬ ‫‪mhedien@yahoo.com‬‬


‫ئیسرائیل ‪ -‬کورد‬

‫كورد و جوو‬ ‫دوو نەتەوەی خاوەن یەك چیرۆك‬

‫رەنگە ئەو كوردانەی كە شارەزاییان نییە لە سەر مێژووی جوو بەڵێن‬ ‫ئاخۆ دەبێت ئەو چیرۆكە چی بێت كە هەریەكە لە كورد و جوو تێیدا‬ ‫هاوبەشن‪ .‬هەروەها جوویه‌کانیش رەنگە ئەوەندە شارەزاییان نەبێت و‬ ‫كە دیسانەوە هەڵوەستەیەك بكەن لەسەر ئەو جۆرە ناونیشانە‪.‬‬ ‫بەاڵم من لێرەدا دەمەوێت هەردوو گەڵی كورد و جوو لە چەند‬ ‫شتێكدا بەیەكەوە كۆبكەمەوە كە بەتەواوی لەیەك دەچن‪.‬‬ ‫ئ���ەوەی ك��ە زۆر ك��اری تێكردم‪ ،‬ه���ەردوو فیلمی (‪Life is‬‬ ‫‪ )Beautiful‬و (‪ )The Pianist‬بوو كە هەردووكیان باس لە‬ ‫ئێش و ئازاری گەلی جوو دەكەن لەسەر دەستی نازییەكان لە جەنگی‬ ‫دووەمی جەنگی جیهان دا‪.‬‬ ‫فیلمی الیڤ ئز بیوتیفوڵ‪ ،‬باس لە هەوڵەكانی باوكێك دەكات بۆ‬ ‫رزگاركردنی كوڕەكەی لەیەكێ لە كامپەكاندا (‪Concentration‬‬ ‫‪ )Camp‬كە نازییەكان دروستیان كردبوو‪ ،‬ژمارەیەكی زۆر خەڵكیان‬ ‫راپێچی ئەو كامپەكانكرد بوو‪ ،‬كە ئەو بەندیانەی نیو كامپەكان‬ ‫زۆرینەیانی لە جوویه‌کان پێكدهات‪ .‬بۆیە كامپەكانی د رۆڵێكی گەورەی‬ ‫هەبووە لە هۆلۆكۆستدا‪ .‬ئەو كامپانەیش بە كامپی مەرگ ناسراون‪.‬‬ ‫هەروەها فیلمی پیانیست (‪ )The Pianist‬باس لە رزگار بوونی‬ ‫پیاوێك دەكات لە یەكێك لە گیتۆكانی (كەڕەكی جوولەكە نشین) لە‬ ‫پۆلەندا دا‪ .‬كە پیانیستیكی كالسیكیی جووە و بە قەزاو قەدەر رزگاری‬

‫دەبێت لە دەستی نازییەكان لە كاتی جەنگی دووەمی جیهان دا‪.‬‬ ‫من لێرەدا نامەوێت باس لەو دوو فیلمە بكەم‪ ،‬بەڵكو ئیلهامی‬ ‫سەرەكی بوون بۆ ئەم نووسینەم و توانیم لەو دوو فیلمەوە دیارتین‬ ‫نەهامەتییەكانی گەلی جوو ببینم كە دەقاودەق وەك ئەو باروودۆخە‬ ‫ناهەموارەیە كە كوردی پێدا تێپەڕیوە‪ .‬چونكە كاتێك حزبی بەعسی و‬ ‫سەدامی تەواوی گوندەكانی كوردستانی عێراقی رووخان‪ ،‬جگە لەوەش‬ ‫زیاتر لە سەدو هەشتا و دوو هەزار مناڵ و پیرو گەنج و ژن و پیاوی‬ ‫كوردی راپێچی كامپە سەربازییەكانی مەرگ كرد و ئەنفالی كردن‪.‬‬ ‫ئەوانەشی كەمانەوە لە ئۆردوگا زۆرە ملێكاندا نیشتەجێ كران كە‬ ‫بریتی بوون لە چوار دیوار و هیچی تر‪ .‬وەك من بەبیرم دێ هەندێ‬ ‫لە خانووەكان سەریان نەگیرابوون‪ ،‬یان بە واتایەكی تر هیچ هۆیەكی‬ ‫ژیان لە تەواوی ئەو ئۆردوگایانەدا نەبوو‪ .‬واتە دەتوانم بەڵێم رژیمی‬ ‫بەعس و سەدام دوو جۆرە كامپی كردبووەوە بۆ كوردەكان‪ :‬یەكێكیان‬ ‫ئەوەی لە جۆری نوگرەسەلمان و تۆپزاوا بوو لە باكوور و ناوەڕاستی‬ ‫عیراقدا‪ ،‬كە ئەوانەی چوونە ئەوێ بە هەمان شێوەی كامپەكانەكانی‬ ‫مەرگ‪ ،‬كە نازییەكان دروستیان كردبوو‪ ،‬كوژران یان زیندە بەچاڵكران‬ ‫یان لەبرساو لە نەخۆشیدا مردن‪ .‬بەاڵم جۆرێكی دیكەی ئۆردووگایان‬ ‫ئەو ئۆردووگایانە بوون كە خەڵكەكەی هەرچۆنێ بێ لە دەستی ئەنفال‬ ‫رزگاریان ببوو‪ ،‬دیسانەوە حكومەتی بەعس‪ ،‬بەهەموو شێوەیە ئازاری‬

‫‪20 Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011‬‬


‫سایكۆلۆجیی و جەستەیی دەدان‪ .‬دواتریش بەتێرو تەسەلی دێینە سەر‬ ‫هەریەكەیان‪ ،‬كە بەزۆری خەڵكی ئەو ناوچانەی تێدا بوو كە ئێستا‬ ‫پێی دەلێن ناوچە جێ ناكۆكەكان‪ ،‬یان ئەو شوێنانەی كە سەدام‬ ‫كردبوونی بە ناوچەی قەدەغەكراو بەبیانوونی پاراستنی ئەمنییەت‪،‬‬ ‫وەك ئۆردوگای شۆڕش لە نزیك چەمچەماڵ كە دەكەوێتە دووریی‬ ‫نزیكەی پەنجا كیلۆمەتر لەشاری كەركوكەوە‪ ،‬ئۆردووگای سەمود لە‬ ‫نزیك كەالر‪ ،‬كە ناوجەرگەی گەرمیانە‪ .‬من لێرە بەدواوە دەچمە سەر‬ ‫بابەتێك كەهەریەكە لە گەلی كورد و جوو پێكەوە كۆدەكاتەوە و‬ ‫لوتكەی مەرگەساتەكانیان پێشان دەدا‪.‬‬ ‫كەمپەكانی مەرگ بۆ جینۆسایدكردنی جوو‪:‬‬ ‫لێرەدا هەریەكە لە كەمپەكانی مەرگ یاخود ئەوەی پێی دەوتریت‬ ‫سەربازگەكانی دەسبەسەركرد و گیتۆ دەخەینەڕوو‪ ،‬دواتریش ئاماژە‬ ‫بەو ئوردووگایانە دەكەم كە بەعس بۆ كوردەكانی دروست كردبوو‬ ‫لەسەر شێوەی گیتۆكان‪ ،‬ئەمە سەرەڕای كامپەكانی مەرگ لە جۆری‬ ‫نوگرە سەالمان و تۆپزاوا‪.‬‬ ‫مەبەست لە كەمپەكانی مەرگ (‪ )Death Camp‬ئەو كەمپانە‬ ‫بوون كە نازییەكان دوای ئەوەی لەساڵی ‪ 1933‬كە ئەڵمانیا دەسەاڵتیان‬ ‫گرتەدەست دەستیانكرد بە دروستكردنیان بۆ لە ناوبردنی جوویه‌کان‬ ‫لەچوارچێوەی كارەساتی هۆلۆكۆستدا‪ ،‬ئەوانەیش بریتیبوون هەریەكە‬ ‫لە كەمپەكانی دەستگیركردن (‪ )Concentration Camp‬و‬ ‫كەمپەكانی لەناوبردن (‪ .)Extermination Camp‬هەروەها‬ ‫دواتر لەجەنگی دووەمی جیهاندا لەتەواوی ئەو شێونانەی كە نازییەكان‬ ‫دەسەاڵتیان گرتبووە دەست‪ ،‬لە ناوەڕاست و رۆژهەاڵتی ئەوروپادا‬ ‫دروستیان كردبوون‪ .‬لە ماوەی جەنگی دووەمی جیهاندا زیاتر لە شەش‬ ‫ملیۆن مرۆڤ لەو كەمپانە دا لەناوبران‪ .‬زۆربەی هەرە زۆریشیان جوو‬ ‫بوون‪ ،‬ئەمە سەرەڕای قەرەجەكان و ئەو سەربازە رووسیانەی كە لە‬ ‫جەنگدا گیرا بوون‪ ،‬هاوكات ئەوانەشی كە لە رووی عەقڵییەوە ناتەواو‬ ‫بوون‪ .‬ئەو كردەوە دڕندانەیەش بەشێك بوو لە پرۆسەی جینۆسایدكردنی‬ ‫جوو‪ ،‬لە چوارچێوەی هۆلۆكۆستدا‪ .‬كە واتە كامپەكانی مەرگ رۆڵێكی‬ ‫گەورەیان هەبوو لە هۆلۆكۆستدا‪.‬‬ ‫ئەو كەمپانە بەشێوەیەك زۆر توندی سەربازی سەرپەرشتیی‬ ‫و چاودێریی دەكران‪ .‬ئەوانەی كەتێدا بوون بەزۆر كاریان پێدەكرا‪.‬‬ ‫ئەوانەشی كە نەیانتوانیایە كاربكەن بەڕێگەی جۆراوجۆری دڕندانە و‬ ‫نامرۆڤانە دەكوژران‪ ،‬وەك تەقەلێكردن‪ ،‬بەكارهێنانی گازی ژەهراویی‪،‬‬ ‫یان بە دەرزی‪ .‬هەروەها خەڵكانی ئەو كەمپانە‪ ،‬وەك ئ��اژەڵ‪ ،‬بۆ‬ ‫تاقیگەیش بەكاردەهێنران و تاقیكردنەوەی جۆراوجۆریان لەسەر‬ ‫دەكرا‪ .‬ئەوانەشی كە لەبرسا و بەهۆی ئەشكەنجەدانەوە دەمردن‪ ،‬لە‬ ‫رێگەی میحرەقەوە‪ ،‬دەسوتێنران‪.‬‬

‫‪Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011 21‬‬

‫گیتۆ لە یادەوەریی جوویه‌کاندا‪:‬‬ ‫بەاڵم هەرچی گیتۆ (‪ )Ghetto‬كانە ئەو گەڕەكانە بوون كە‬ ‫جوولەكانی بەزۆر تێدا ئاخێنرابوون‪ ،‬لەچوارچێوەی سیاسەتێكی‬ ‫رەگەزپەرستیی دابوو كە ئەوانیش بۆ چەند سەردەمێكی جیاجیا‬ ‫دەگەڕێنەوە‪ .‬كۆنترین گیتۆ لە مەغریب‪-‬ی موسڵماننشین دروستكرا بۆ‬ ‫جوویه‌کان لەساڵی ‪ 1280‬دا و بەزۆر جوویه‌کانی تێكدا نیشتەجێكرا‪،‬‬ ‫كەناوی لێنرا میالس (‪ .)millahs‬هەروەها لە سەدەی چواردە و‬ ‫پانزەیشدا لە ئەوروپادا بە بڕیاری پاپا لە ئیتاڵیا دروستكران‪ ،‬لە‬ ‫چوارچێوەی سیاسەتێكی دەمارگیریی‪ .‬پاشان دوای ئەوە لە زۆربەی‬ ‫واڵتانی ئەوروپا بەهەمان شێوە گیتۆ دروستكران‪ .‬دواتر لەسایەی‬ ‫شۆڕشی فەڕەنسی و بزووتنەوە لیبراڵییەكاندا لە ئەوروپا و سەدەی‬ ‫ن��ۆزدەدا گیتۆكان رۆخێنران‪ ،‬بەاڵم لە سەردەمی جەنگی دووەمی‬ ‫جیهانیدا لەو واڵتانەی كە لەژێر دەسەاڵتی هیتلەردا بوون دیسانەوە‬ ‫لە ج��اران زیاتر گیتۆكان دروستكرانەوە‪ .‬ئەویش لە چوارچێوەی‬ ‫هەوڵەكانی نازییەكان بۆ جینۆسایدكردنی جوویه‌کان‪.‬‬ ‫كەواتە گیتۆكان بەیەكێ لە یادەوەرییە پڕ مەینەتییەكانی جوو‬ ‫دێتە هەژمار كردن‪ .‬كە لەسەر هاوشێوەی ئەم گیتۆیانە لە نیوەی‬ ‫دووەمی هەشتاكانی سەدەی رابردویشدا‪ ،‬حكومەتی حزبی بەعسی‬ ‫عەرەبی چەندین ئۆردووگای هاوشێوەی ئەوەی دروستكرد و ئەو‬ ‫كوردانەی بەزۆر تێدا نیشتەجیكرد كە بەقەزاو قەدەر رزگاریان بوو لە‬ ‫ئۆپەراسیۆنی ئەنفالی بەدناودا‪.‬‬ ‫كەمپەكانی مەرگ لەكاتی ئەنفالدا بۆ جیۆسایدكردنی كورد‪:‬‬ ‫بەهەمان شێوەی كامپەكانی مەرگ هەروەك لە پێشەوە ئاماژەم‬ ‫پێكردن لە كەلەكاتی پاكتاوكردن و جینۆسایدكردنی گەلی جوو‪،‬‬ ‫لەالیەن نازییەكانەوە لە چوارچێوەی هۆلۆكۆستدا دروستكرابوون‪،‬‬ ‫حزبی بەعسی عەرەبیش لە ئۆپەراسیۆنی ئەنفالدا چەندین كەمپی‬ ‫هاوشێوەی نازییەكانیان دروست كرد كە دەتوانم بەلێم لەو كردەوە‬ ‫دڕندانەو نامرۆڤانەیەدا ئیلهامی لە نازییەكانەوە وەرگرتبوو‪.‬‬ ‫ئۆپەراسیونی ئەنفال بریتییە لە پرۆسەی جینوسایدكردنی كورد لە‬ ‫عێراقدا‪ ،‬لەالیەن حزبی بەعسی عەرەبییەوە‪ ،‬كە لە كۆتایی هەشتاكانی‬ ‫سەدەی راب��ردوودا ئەنجامیدا‪ .‬ئەو كردەوەیەشی بە هەشت قۆناغ‬ ‫و بە بەرچاوی تەواوی عەرەبەوە ئەنجامدا كە زیاتر لە ‪ 182‬هەزار‬ ‫مرۆڤی كوردی بە دڕندانەترین شێوە لە ناوبردوو كردنییە ناو گۆڕە‬ ‫بەكۆمەڵەكانەوە‪.‬‬ ‫ئەو كوردانەی كەلە ئەنفالدا دەستگیركران لەالیەن دەسەاڵتەكەی‬ ‫بەعسەوە بەكۆمەڵ لە چەند شوێنێكی جیاواز كۆ دەكرانەوە بەبێ‬ ‫نان ئاو هیچ هۆیەكی ژی��ان‪ ،‬ئەمە س��ەرەڕای ئ��ەوەی ژن و پیاو و‬ ‫منداڵەكانیان لێ جودادەكردنەوە‪ ،‬دواتر هەندێ لەو ئافرەتانەی كە‬ ‫دەستگیركرابوون وەك دیاریی بەخشرانە شێخە عەرەبەكان و هەندێكی‬


‫ئیسرائیل ‪ -‬کورد‬

‫دیمه‌نێک له‌ که‌مپه‌کانی هۆلۆکۆست‬

‫دیكەیان فرۆشرانە یانەكانی واڵتانی عەرەبی بۆ لەشفرۆشیی‪ .‬هەروەها‬ ‫هەر لەنێو كەمپەكاندایشدا ئافرەت هەڵدەبژێردران و لەالیەن پیاوانی‬ ‫ئەمنیی بەعسەوە رووبەری دەستدرێژی سیكسیی دەبوونەوە‪ .‬چەندین‬ ‫شایەتحاڵیش هەیە لەسەر ئەو كردەوانە‪.‬‬ ‫ئەوانەی كە لە ئۆپەراسیۆنی ئەنفالدا دەستگیركران بۆ چەندین‬ ‫كەمپی سەربازیی ئامادە كراو بۆ ئەمەبەستە رەوانە كران‪ ،‬لەوانە‬ ‫تۆپزاوا لە نزیك كەركوك و نوگرەسەلمان و چەندین كەمپی هاوشێوەی‬ ‫دیكە‪ ،‬كە هاوشێوەی كامپەكانی مەرگی یەهوود بوون و بە لووتكەی‬ ‫نەهامەتی گەلی كورد دێنە هەژماركردن‪ .‬دواتر تەواوی ئەو كەسانەی‬ ‫كە راپێچی ئەو كەمپانە كران بەدڕندانەترین شێوە خرانە ژێر خۆڵەوە‪.‬‬ ‫ئەو گۆڕە بەكۆمەاڵنەی كە ئێستا لە ناوەڕاست و باكووری عیراقدا‬ ‫دەدۆزرێنەوە ئەو راستیی دەسەلمێنێت‪ .‬شێوازی كوشتەنەكانیش‬

‫بریتی بوون لە هەریەكە لە‪ ،‬كوشتن لەبرسا‪ ،‬بەنەخۆشیی مردن‪،‬‬ ‫مردن بەهۆی ئەشكەنجەدانەوە‪ ،‬گولەباران كردن‪ ،‬زیندە بەچاڵكردنی‬ ‫بەكۆمەڵەكان‪ .‬هەندێك لەوانەی كە بەقەزاو قەدەر رزگاریان بوو كە من‬ ‫لەكەس و كاری خۆمەوە گوێم لێ بوون‪ ،‬دەگێڕنەوەو دەڵێن‪»:‬ئەوانەی‬ ‫لەوێ دەمردن رێگەیان پێنەدەداین كە بیاننێژین‪ ،‬بۆیە ناچار لەو‬ ‫بیابانە تۆزێ لم مان دەدا بەسەریاندا و دوای كەمیك ئەندامەكانی‬ ‫لەشی ئەو مردووانەمان بەدەم سەگەكانەوە دەبینی‪».‬‬ ‫ئەوەی جێگەی نیگەرانییە ئەنزیمەی عەرەبی هەندێكیان بەئاشكرا‬ ‫دەستخۆشیان لەو كردەوانەی رژێمەكەی سەدام كرد و هەندێكیشیان‬ ‫بێدەنگ بوون‪ ،‬كە بێدەنگیش بۆخۆی لەو حاڵەتەدا نیشانەی رازیبوونە‪.‬‬ ‫لە هەمووی كارەساتتر هاوواڵتیان و رۆشنبیران و نوسەران و كەسانی‬ ‫ئاینی ئیسالم و رۆژنامەنووسان و ئەدبیانی ع��ەرەب دیسانەوە‬

‫‪22 Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011‬‬


‫ئه‌و وێنه‌یه‌ی ئه‌نفالی کوردی به‌ جیهان ناساند‬

‫خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەو كارەساتە دەربڕی و بەهەموو شێوەیەك‬ ‫الیەنگریی سیاسەتە نازییە‪-‬فاشییەكانی سەدام و بەعسیان دەكرد و‬ ‫هەندێكی دیكەیان بێدەنگ بوون‪ .‬ئەوەش الی ئێمە عەرەبی لە تەواوی‬ ‫واڵتانی عەرەبی خستە ژێر پرسیارەوە‪ ،‬كە بۆچی لەكاتێكدا بینیان‬ ‫گەلی كورد لە عیراقدا كە وەك خۆیان موسڵمانە ئەنفال دەكرێت و‬ ‫تەنانەت وشەیەكیش لەو بارەیەوە ناڵێن؟ هاوكات واڵتانی دیكەی‬ ‫ئیسالمیش دیسانەوە بێ دەنگ بوون لەبەرامبەر ئەو كردەوەیەدا‪ ،‬خۆ‬ ‫ئەگەر پاساویان ئەوەیە كە ئەوەكاتە ئەو كارەساتەیان ئاگا لێ نەبووە‬ ‫خۆ ئێستا ئاگاداران كەچی هەر دەنگیان نییە‪ .‬بەاڵم لێرەدا نابێ رۆڵی‬ ‫هەندێ نوسەر و رۆشنبیری عەرەبمان لەبەرچاو نەبێت كە ژمارەیان زۆر‬ ‫كەمە‪ ،‬لەجۆری كەنعان مەكییە و دكتۆر مونزر لفەزل چەند رۆشنبیرو‬ ‫و نووسەرێكی دیكەی عەرەب‪ .‬یەكێك لە نوێترین كاردانەوەی سلبیی‬ ‫رۆشنبیریی عەرەبیی بەرامبەر بەكورد ئەوە بوو‪ ،‬راپۆرتێك كە من‬ ‫وەك رۆژنامەنووسێك لە گۆڤاری (ئیسرائیل‪-‬كورد) باڵومكردبووەوە‬ ‫و رۆژنامەی قودس لعەرەبیش وەریگێڕابووە سەر زمانی عەرەبی و‬ ‫داوی ئەوانیش لەدەیان سایتی دیكەی عەرەبی دابەزێنرا‪ .‬بەاڵم ئەو‬ ‫رستە و پەرەگرافانەیان لێوە رگێڕابووە عەرەبی كە خۆیان دەیانەوێ‪،‬‬

‫‪Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011 23‬‬

‫خۆشیان ناونیشان و پێشەكییەكیان بۆی نووسی بوو كە پڕ بوو‬ ‫لە رق و كینە و شۆڤێنیزم و دەمارگیریی و نەتەوەپەرستیی‪...‬هتد‬ ‫لەبەرامبەر كورد دا‪ .‬ئەمە لەكاتێكدا كورد هەمیشە هەڵوێستی ئیجابی‬ ‫هەبووە بۆچارەسەركردنی كێشەی فەلەستین و خوازیارین مافی خۆیان‬ ‫وەربگرن‪ .‬سەرنووسەری ئەم رۆژنامەیەش بەڕێز عەبدلباری عەتوانە‪،‬‬ ‫كە جاری دیكەیش هەڵوێستی سلبی دیكەی هەبووە لەبەرامبەر گەلی‬ ‫كورد دا‪ .‬بۆ نەموونە دەورووب��ەری دوو ساڵ بەر لەئێستایش هەر‬ ‫عەبدلباری عەتوان بوو‪ ،‬لەبەرنامەی (چد ئەلتار)‪ ،‬كە لە كەناڵی‬ ‫رۆتانادا پەخش دەكرا‪ ،‬كاتێك بێژەرەكە پرسیاری لێكرد ئایا لەگەڵ‬ ‫دامەزراندنی دەوڵەتی كوردیدای لە باكووری عێراق؟ ئەویش لە وەاڵمدا‬ ‫وتی نەخێر‪ .‬ئەمەش دووفاقی هەڵوێستی ئەو نیشان دەدا كە لەوالوە‬ ‫داوای دروستكردنی دەوڵەتی فەلەستینی دەكات و وا نیشان دەدا‬ ‫كە دژی زوڵملێكراوانە‪ ،‬كەچی ئەو مافە بۆ كورد بە ڕەوا نابینێت‪،‬‬ ‫سەرەڕای ئەوەی كە دەشزانێ دەسەاڵتی عەرەبیی عێراق دنیایەك‬ ‫نەهامەتی بەسەر كورد دا هێناوە‪.‬‬ ‫خزمێكی نزیكی خۆم بۆی باسكردم‪ ،‬وتی لەكاتێكدا كە خرابووینە ناو‬ ‫ئۆتۆمبیلە سەربازییەكانەوە و بەرەو كامپەكانی مەرگ دەبراین لەكاتی‬


‫ئیسرائیل ‪ -‬کورد‬

‫ئۆپەراسیۆنی ئەنفالدا‪ ،‬ئا لەو كاتەدا بەهەر شوێنێكدا تێپەڕبووینایە‬ ‫كاتێك عەرەبەكان دەیانبینین‪ ،‬بەكۆمەڵ‪ ،‬وەك خۆشحاڵیی دەربڕینێك‬ ‫هەلهەلەیان لێدەدا‪ .‬من لێرەدا پرسیارێك دەكەم‪ ،‬ئایا ئەو ئەخالق و‬ ‫ویژدانە لەكوێوە سەرچاوەی گرتووە لەكاتێكدا بزانی ئینسانگەلێك كە‬ ‫هاوئاین و هاو نیشتمانتن و دەبرێن بۆ كوشتن و زیندە بەچاڵكردن‬ ‫كەچی تۆ خۆشحاڵی دەرب��ڕی؟! بۆیە لێرەدا بەگرنگی دەزان��م كە‬ ‫هاوواڵتیانی یەهود و دنیا ئەو راستییانە بزانن كە ئاماژەمپێكردن‪.‬‬ ‫هەرچەندە ئەوەی باسم كرد تەنها دڵۆپێك بوو لە ئۆقیانووسێك‪.‬‬ ‫ئۆردووگا زۆرەملێكان لە بیرەورەریەكانی كورددا‪:‬‬ ‫لەكاتی كۆتاییەكانی ئەنفالی بەد ناویشداو لە نیوەی دووەمی‬ ‫هەشتاكانی س��ەدەی راب���ردوودا‪ ،‬حكومەتی بەعس دەستیكرد بە‬ ‫دروستكردنی چەندین ئۆردووگا كە ناوینان»گوندی هاوچەرخ»بوو‪.‬‬ ‫بەاڵم چی گۆندێكی هاوچەرخ! ئەوانەی كە تەپێنرانە ئەوێوە بریتی‬ ‫بوون لەو خێزانانەی كە لە ئۆپەراسیۆنی ئەنفالدا بە قەزاو قەدەر‬ ‫رزگاریان ببوو‪ ،‬ئەوەیش دوای رووخانی گوندەكان و كردنیان بەناوچەی‬ ‫قەدەغەكراو‪ .‬كەخۆیشم یەكێ بووم لەوانەی كە بەقەزاوقەدەر لە ئەنفال‬ ‫رزگارم بوو و لەو ئۆردوگایانە نیشتەجێكراین‪.‬‬ ‫ئەوانەی كە لەو ئۆردووگایانە بوون رووبەڕوی كێشەی كۆمەالیەتی‬ ‫و ئابوری و دەرونیی زۆر بوونەوە‪ .‬چونكە ئەوان لە گوندەكانی خۆیان‬ ‫لەسەر كشتووكاڵ و ئاژەڵداریی دەژیان‪ ،‬بەاڵم لەو ئۆردووگایانە تەنها‬ ‫لەنێو چواردیواری بێ حەوشەی وشك و زڕ و بێ ئاو و خراپی چاودێریی‬ ‫تەندروستیی و بێ كاریی و بێ خزمەتگوزاریی و هەروەها لەوپەڕی‬ ‫خراپیی باری ئابووریدا ژیانیان بەسەر دەبرد‪ .‬ئەمە سەرەڕای ئەوەی كە‬ ‫لەرووی ئەمنییەوە بەجدی چاودێری دانیشتوانەكانی دەكران‪ .‬هەمیشە‬ ‫دەزگا ئەمنییە نامرۆڤەكان لە سەركوتكردنی دانیشتوانی ئەو كوردانەدا‬ ‫بەردەوامبوون‪ .‬عادەتەن ئەو ئۆردوگایانە لە نزیك شارەكان دروست‬ ‫دەكران یان لەو شوێنانەی كە حكومەتی بەعسی عەرەبی دەستی‬ ‫بەسەریاندا دەرۆیشت و دەیتوانی زاڵبێ بەسەریاندا لە هەركاتێكدا‬ ‫بیویستایە‪ .‬لێردا دەتوانین ئەم جۆرە ئۆردوگایانە بە هاوشێوەی‬ ‫گیتۆكان ناوبەرین كە بۆ جوویه‌کان دروستكران‪.‬‬ ‫لەوەی پێشەوە ئاماژەم پێ كرد‪ ،‬وامان لێدەكات كە بگەینە ئەو‬ ‫ئەنجامەی كە كورد و جوو ببنە خاوەنی یەك حچیرۆكی هاوبەش‪.‬‬ ‫جگە لەوەش ئەگەر سەیربكەین زۆر جار كورد بەجوو دەشوبهێنرێت‪،‬‬ ‫هەربۆیە وەك دەبینین زۆربەی ئەوانەی كە رقیان لە جوو دەبێتەوە‬ ‫بەهەمان شێوە رقیشیان لە كورد دەبێتەوەو چەندین جار گویمان لێ‬ ‫بووە كە بە ئیسرائیلی دووەمی ناو دەبەن‪.‬‬

‫ئا‪ :‬كاروان محەمەد تەیب‬ ‫‪Karwan_tayib@yahoo.com‬‬

‫‪24 Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011‬‬


‫هۆكارەكانی دژایەتی و نەفرەت بەرامبەر بە جوو‬ ‫بەشی ‪ 2‬كۆتایی‬

‫بەرلەوەی گرنگی بە سەردەمی رۆشنگەری و‬ ‫وەرچەرخان لە بارودۆخی جوویەكان بدەین‪ ،‬ئاماژە‬ ‫بە بابەتی دژایەتی بەرامبەر بە جوویه‌کان لە‬ ‫روسیا دەدەین كە پەیوەندی بە بابەتەكەمان هەیە‪.‬‬ ‫ئێمپراتووری روسیە لە ساڵی (‪ )1790‬جوویه‌کان‬ ‫ناچار بە نیشتەجێ بوون لە ناوچەكانی رۆژئاوایی‬ ‫ئەو ئێمپراتوورییە دەكات‪ ،‬دوای ئەوەی لە ساڵی‬ ‫(‪ )1881‬شۆڕشەكانی بەرفراوانی دژ بە جوویه‌کان‬ ‫لەو ناوچانەكە دەستی پێكرد‪ ،‬بەپێی یاساكانی‬ ‫ئێمپراتووری لە ساڵی (‪ )1882‬جوویه‌کان مافی‬ ‫خاوەنداریەتیان لە سەر موڵكەكان نەما و نێردرانە‬ ‫شارەكانی ئەو ناوچانە‪ ،‬ئەو هۆكارانە چوار دەیە‬ ‫دواتر بووە هۆی كۆچكردنی بەرفراوانی جوویه‌کان‬ ‫بۆ ئەمەریكا و ئەوروپا‪ .‬هەر چەندە رێژەیەكی‬ ‫كەمتر لە ئەوروپا نیشتەجێ بوون و بەشێكی‬

‫بەرچاو بەرەو ئەمەریكا چوون‪.‬‬ ‫لە سەردەمی رۆشنگەری لە ئەوروپا تا رادەیەك رەگەزپەرستی بەرامبەر بە جوویه‌کان‬ ‫رووی لە كەمبوونەوە كرد‪ ،‬هۆكاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ گەشەسەندنی زانست و‬ ‫فەلسەفە لە ئەوروپا وای لە خەڵك كرد كە بەرامبەر بەجوویه‌کان گۆڕانكاری و پێداچوونەوە‬ ‫بە خۆیاندا بكەن هەندێك لەو چەمكانەكە كەچەمكی نوێ بوون وەكو پرەنسیبی مافی‬ ‫یەكسانی هەموو مرۆڤەكان‪ ،‬جیا بوونی ئایین و دەوڵەت و بارودۆخی پەروەردە و‪...‬هتد‬ ‫بێنە ئاراوە‪ ،‬ئەوانەش هەموو هۆكار بوون بۆ ئەوەی هەندێك چەمكی پێشوو وەكو بێبەش‬ ‫بوونی جوویه‌کان لە كاروباری كۆمەاڵیەتی بچنە ژێر پرسیارەوە‪ ،‬لە ئاكامدا گۆڕانكارییەكی‬ ‫ئەوتۆ بە سەر بارودۆخی جوویه‌کاندا هاتە ئاراوە كە لەوانیش دەتوانین ئاماژە بە باشتر‬ ‫بوونی بارودۆخی پەروەردەیی ئەوان بدەین‪.‬‬ ‫بە گشتی شۆڕشی فەرەنسا و سەردەمی رۆشنگەری لە ئەوروپا بە خاڵێكی گرنگ لە‬ ‫وەرچەرخانی بیرۆكەی رەگەزپەرستی دژ بە جوویه‌کان دێتە هەژمار‪ ،‬چونكە دوای ئەو‬ ‫سەردەمانە بوو كە ئەو بیرۆكەیە تا رادەیەك الواز بوو و بارودۆخی ژیانی جوویه‌کان‬ ‫رووی لە باش بوونەوە كرد و سنوورەكانی گرۆپی لە نێوان مەسیحییەكان و جوویه‌کان‬ ‫الواز بوو‪ ،‬لەو سەردەمەدا دوو بیرۆكەی دژ بە یەكتر بوونی هەبوو‪ ،‬الیەنگرانی بیرۆكەی‬

‫‪Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011 25‬‬


‫ئیسرائیل ‪ -‬کورد‬

‫رەگەزپەرستی دژ بە جوویه‌کان بۆ یەكەم جار لە‬ ‫مێژوو خۆیدا لە ساڵی (‪ )1933‬بوو‬

‫دژایەتی بەرامبەر بە جوو لە سەر ئەو بڕوایە بوون‪« ،‬گەندەڵ بوون و زەرەر و زیانی‬ ‫جوویه‌کان» هۆكارێكە بۆ سوكایەتی كردن بەوان و بێبەش كردنیان لە سەرجەم بوارە‬ ‫كۆمەاڵیەتییەكان‪ ،‬لە بەرامبەردا رۆشنبیرانی فەرەنسا و ئەڵمانیا لە سەر ئەو بڕوایە بوون‬ ‫كە سوكایەتی كردن و بێبەش كردنی جوویه‌کان لە بوارە كۆمەاڵیەتییەكان لە الیەن‬ ‫گرۆپی یەكەمەوە دەبێتە هۆی «گەندەڵ بوون و زەرەر و زیانی جوویه‌کان»‪ .‬بابەتی‬ ‫سەرسۆرهێنەر ئەوەییە كە گرۆپی یەكەم رێگا چارەی ئەو كارەیان لەوە دەبینی كە‬ ‫جوویه‌کان دەبێت دەستبەرداری ئایینی خۆیان بن و بێنە سەر ئایینی مەسیحیت‪ ،‬بە‬ ‫بێ ئەوەی كە چارەسەرەكە لە بەفەرمی ناسینی مافەكانی جوو و گرنگیدان بەوان وەكو‬ ‫كەمایەتییەكی ئەتنیكی و ئایینی بدۆزنەوە‪.‬‬ ‫وەك باسكرا‪ ،‬بە هاتنی سەردەمی رۆشنگەری‪ ،‬جوویه‌کان تارادەیەك ئازادی مەدەنییان‬ ‫بەدەست هێنا‪ ،‬بەاڵم دوای ئەوەی سەركەوتنەكانی ئابووری و كلتووری جوویه‌کان بووە‬ ‫هۆی دروست بوونی نارەزایییەكان جەخت كردن لە سەر ناسیونالیزمی ئەوروپی هاتە‬ ‫ئ��اراوە‪ ،‬بەتایبەتی لەو واڵتە ئەوروپییانەی كە دەیانتوانی جوویه‌کان وەكو هۆكاری‬ ‫كێشەكانی سیاسی و كۆمەاڵیەتی خۆیان بێننە هەژمار‪ .‬دژایەتی دژ بە جوویه‌کان لە‬ ‫كۆتاییەكانی سەدەی (‪ )19‬لە ئەلمانیا و نەمسا بوو بە بزوتنەوەیەكی سیستماتیك كە‬ ‫خاوەن پارتە سیاسییەكانی تایبەت بە خۆی بوو‪.‬‬ ‫دژایەتی بەرامبەر بە جوویه‌کان و كۆمەڵكوژیان لە الیەن ئەلمانیای نازی (‪)1945-1934‬‬ ‫رەگەزپەرستی دژ بە جوویه‌کان بۆ یەكەم جار لە مێژوو خۆیدا لە ساڵی (‪ )1933‬بوو‬ ‫بە بەشێك لە پرۆگرامەكانی حكومەتێك كە تیایدا یەكێك لە توندرەوترین پارتەكانی دژ‬ ‫بە جوو بە رێبەری «ئادۆلف هیتلەر» لە ئەلمانیا گەیشتە دەسەاڵت‪ .‬چاالكییەكانی ئەو‬ ‫حكومەتە دژ بە جوویه‌کان لە داخستنی دوكانی جوویه‌کان و خەراپكردنی بارودۆخی‬ ‫ئابووری ئەوان دەستی پێكرد‪.‬‬ ‫لە ساڵی (‪ )1935‬دوای پەسەند كردنی «یاساكانی نۆرێنبێرگ» و هاتنە ئاراوەی بابەتی‬ ‫جیاوازی خوێنی نێوان ئەلمانەكان و جوویه‌کان‪ ،‬رەگەزپەرستی دژ بە جوویه‌کان رووی‬ ‫لە گەشەسەندن كرد و بە پێی یاسا‪ ،‬جوویه‌کان وەك هاوواڵتی پلە دووەم دەستنیشان‬ ‫كران‪ .‬هاوسەرگیری نێوان جوویه‌کان لەگەڵ هاوواڵتیانی ئەلمانی لە سەر بنەمای پاراستنی‬ ‫خوێن و شەرافەتی ئەلمانی قەدەغە كرا‪ .‬لە نەموونەكانی دیكە دا دەتوانین ئاماژە بە رێگە‬ ‫گرتن لە كار و چاالكی دكتور و پارێزەرانی جووكان بەكەین كە بە قەدەغەكردنی مندااڵنی‬ ‫جوو لە رویشتن بۆ قوتابخانەی ئەلمانییەكان و دانانی هێمای «‪ »J‬لە سەر ناسنامەی‬ ‫جوویه‌کان بدەین‪.‬‬ ‫بەگشتی ئەو خاالنە بەستێنی بۆ هێرشی جستەیی بۆ سەر جوویه‌کان لە رێگای‬ ‫نازییەكانی ئەلمانیاوە لە ساڵی (‪ )1938‬خۆشكرد‪ ،‬بە شێوەیەك كە بە كۆچ كردنی‬ ‫ژمارەیەك لە جوویه‌کان لە ئەلمانیا‪ ،‬نازییەكان دەستیان پێكرد بە سەركووتكردنی ئەو‬ ‫كەسانەی كە ئامادە نەبوون‪ ،‬ئەو واڵتە جێ بهێلێن‪.‬‬ ‫دوای پەسەند كردنی یاسای «جیا كردنی جوویه‌کان لە ژیانی ئابووری ئەلمانیا»‪،‬‬ ‫ژیانی جوویه‌کان بەرەو ئاوارەیی هەنگاوی نا‪ ،‬لە سەر بنەمای ئەو یاسایەش‪ ،‬كەنیسەی‬

‫«پرۆتێستان» دەستی پێكرد بە دەركردنی ئەو‬ ‫قەشانە كە باوك و باپیرانیان لە سەر ئایینی جوو‬ ‫بوونە‪.‬‬ ‫ك��اری ب��ە زۆر ب��ە ب��ێ ب��وون��ی حەقدەست و‬ ‫پابەندكردنی جوویه‌کان بە دانانی ئەستێرەی زەرد‬ ‫لە سەر جلوبەرگیان نەموونەی بەرچاوی ئەو جۆرە‬ ‫دژایەتی و رەگەزپەرستییە بوو‪ .‬دوایین چاالكی‬ ‫و ك��ردەوەی نازییەكان بریتی بوو لە دەركردنی‬ ‫جوویه‌کان لە ئەلمانیا و ناردنیان بۆ رۆژهەاڵتی‬ ‫ئەوروپا و كوشتنیان بە شێوەی سیستێماتیك‪،‬‬ ‫ئەو پرۆسەیەش لە ساڵی (‪ )1941‬دەستی پێكرد‪.‬‬ ‫تا بەرلە دەستپێكردنی جەنگی جیهانی یەكەم‪،‬‬ ‫چارەسەری بابەتی جوویەكان لە الیەن نازییەكانی‬ ‫ئەلمانیا بریتی بوو لە دەركردنیان لەو واڵتە‪،‬‬ ‫بەاڵم دوای جەنگی جیهانی یەكەم و داگیر كردنی‬ ‫پۆڵەندا‪ ،‬نازییەكان رووبەرووی ژمارەیەكی بەرچاو‬ ‫لە جوویەكان بوونەوە كە لەو واڵتە نیشتەجێ‬ ‫ب��ووب��وون و دوای ب����ەردەوام ب��وون��ی جەنگ و‬ ‫داگیر كردنی واڵتانی دیكە‪ ،‬بابەتەكە بە هەمان‬ ‫شێوە بوو واڵتانی ئەوروپی ژمارەیەكی بەرچاو‬ ‫لە جوویەكانیان لەخۆ گرتبوو و بەو شێوەیەش‬ ‫بابەتی جوو لە بابەتێكی پەیوەندیدار بە ئەلمانیا‬ ‫دەرچوو و بوو بە بابەتێكی ئەوروپی‪.‬‬ ‫لە كانوونی دووەم��ی (‪ )1942‬سركردەكانی‬ ‫ئەلمانیا بۆ دۆزینەوەی چارسەرێك بۆ ئەو بابەتە‬ ‫كۆبوونەوە و لە كۆبوونەوەكەدا چونكە دەركردنی‬ ‫جوویه‌کان لە ئەوروپا و ناردنیان بۆ وەاڵتێكی‬ ‫دیكە جێبەجێ نەدەكرا‪ ،‬بۆیە لە كۆتایی بڕیار بە‬ ‫بردنیان بۆ بنكەكانی كاری بە زۆر و لە ناوبردنیان‬ ‫لە رێگای ئەو كارانە دا و هەروەها ناردنیان بۆ‬ ‫كارگەكانی مەرگ (ژووری گاز و كورەكانی مرۆڤ‬ ‫سۆزی) بە پێی دوایین پێشكەوتنەكانی تەكنیكی‬ ‫ئەو سەردەمە‪.‬‬ ‫بە پێی بڕیارەكانی كۆبوونەوەی «واناسی» سال‬ ‫(‪ )1942‬سركردەكانی نازی بڕیاریاندا بە كوشتنی‬ ‫(‪ )11‬ملیۆن جووی دانیشتووی ئەوروپا»‪ .‬تا بەر‬ ‫لە شكستی نازییەكان لە ستالینگراد و كۆتایی‬ ‫هاتن بە جەنگ‪ ،‬نیوەی (‪)11‬ی ملیۆن جووی‬ ‫دانیشتووی ئەوروپا كوژران‪.‬‬ ‫رەگەزپەرستی مەسیحی لە سەدەكانی ناوەراست‬

‫‪26 Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011‬‬


‫ئەگەر كۆمەڵكوژی جوویەكان بە شەش‬ ‫ملیۆن كەس مەزەندە بكرێت‪ ،‬كەواتە‬ ‫لە (‪ )9‬ملیۆن جووی ئەوروپی لە‬ ‫هەر سێ كەس‪ ،‬دوو كەس لە رێگای‬ ‫ئەلمانییەكان كوژراون‬

‫پەرەی سەند‪ ،‬بەاڵم لە سەردەمی حكومەتی نازییەكان لە ئەلمانیا‬ ‫گەیشتە ئ��ەوپ��ەڕی خ��ۆی‪ .‬لیرەدایە كە وشەیەك بە ناونیشانی‬ ‫هۆلۆکۆست مانا و ناوەرۆكی خۆی لە مێژووی ئیسرائیل نیشان دەدات‬ ‫و پێویستە بە كورتی ئاماژەی پێبكرێت‪.‬‬ ‫هۆلۆکۆست‬ ‫هۆلۆکۆست بریتییە لە ئازار‪ ،‬ئەشكەنجە كردن و كوشتنی نزیكەی‬ ‫(‪ )6‬ملیۆن جوو بە شێوەیەكی رێكخراو و بە پاڵپشتی حكومەتی نازی‬ ‫ئەلمانیا‪ .‬وشەی هۆلۆکۆست وشەیەكی یۆنانییە بە مانای «قوربانی‬ ‫كردنە بە ئاگر»‪ .‬نازییەكان كە لە كانوونی دووەمی (‪ )1933‬گەیشتنە‬ ‫دەسەاڵت لە سەر ئەو باوەڕە بوون كە رەگەزی سەرەكیین بۆ نەموونە‬ ‫جوویه‌کانی ئەلمانیا لە رووی رەگەزییەوە لەوان لە خوارترن‪ ،‬بۆیە‬ ‫بوونیان هەرشەییەكە لە سەر یەكگرتوویی ئەلمانییەكان و پێویستە‬ ‫لەناو ببردرێن‪ ،‬بۆیە ئەو بیرۆكەیە لە چوارچێوەی تیۆرییەوە گەیشتە‬ ‫چوارچێوەیەكی پراكتیكی و دوای ئەوەش وشەی هۆلۆکۆست وەكو‬ ‫چوارچێوەیەك بۆ بە پراكتیك كردنی ئەو تیۆرە دەستنیشان دەكرێت‪.‬‬ ‫لەو سەردەمەدا تەنیا جوویه‌کان نەچوونە چوارچێوەی وشەیەك‬ ‫بەناونیشانی هۆلۆکۆست‪ ،‬بەڵكوو ئەفسەرانی نازی كاریان لە سەر‬ ‫گرۆپگەلی دیكە وەك كەمئەندامان و ژماریەك لە ئەتنیكەكانی‬ ‫ئێسالڤ(پۆڵەندی‪ ،‬روسی و‪...‬هتد) ئەنجامدا و وشەی هۆلۆکۆست لە‬ ‫سەر ئەوانیش پەسەند دەكرێت و هۆكاری سەرەكی ئەوەش دەگەڕێتەوە‬ ‫بۆ هەمان بیرۆكەی خواروو بوونی رەگەزەكەیان‪ .‬سەرەڕای ئەوەش‪،‬‬ ‫كۆمۆنیستەكان و نێربازەكان و‪...‬هتد چوونە ژێر كاریگەری ئەو‬ ‫بیرۆكەیە و لەو پێناوەدا لەناو بردران‪.‬‬ ‫لە ساڵی (‪ )1933‬نزیكەی (‪ )9‬ملیۆن جوو و بە پێی هەندێك‬ ‫ئاماری دیكە نزیكەی (‪ )11‬ملیۆن جوو لە واڵتانی ئەوروپی دەژیان‬ ‫و زۆربەی ئەو جووانەش لەو واڵتانەدا دەژیان كە لە الیەن ئەلمانیای‬ ‫نازی داگیر كرابوون‪ ،‬ئەگەر كۆمەڵكوژی ئەو جوویەكان بە شەش ملیۆن‬ ‫كەس مەزەندە بكرێت‪ ،‬كەواتە لە (‪ )9‬ملیۆن جووی ئەوروپی لە هەر‬ ‫سێ كەس‪ ،‬دوو كەس لە رێگای ئەلمانییەكان كوژراون‪ .‬هەرچەندە‬ ‫ژمارەیەكی بەرچاو لە جوویه‌کان لە سەردەمی ئەلمانیا نازی كوژران‪،‬‬ ‫بەاڵم نابێت ئەوەش لە بیر بكەین كە بە هەزاران كەسی كەمەئەندام‬ ‫كە ئەلمانیش بوون‪ ،‬لە ژێر كاریگەری بیرۆكەیەك بەناوی «كوشتن لە‬ ‫رووی دڵسۆزییەوە» لەناو چوون‪.‬‬ ‫ئەوە بە كورتی ئاماژەیەك بوو بۆ دژایەتییەكان بەرامبەر بە جوویه‌کان‬

‫‪Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011 27‬‬

‫و ئاكامەكانی ئەو دژایەتییانە‪ .‬بەاڵم بەر لەوەی بچینە سەر بابەتی‬ ‫دژایەتییەكان دوای دروستبوونی واڵتێك بە ناوی ئیسرائیل‪ .‬دەبێت‬ ‫گرنگی بە بابەتێكی دیكەش بدەین‪ ،‬ئەویش ئەوەییە كە سەرە ڕای‬ ‫دژایەتی مەسیحییە توندرەوەكان بەرامبەر بە جوویه‌کان‪ ،‬دژایەتی لە‬ ‫الیەن هەندێك لە ئیسالمییەكان بەرامبەر بە جوویه‌کان بووە و هەییە‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەو دژایەتیانە ناگاتە ئەو رادەیەی كە مەسیحییەكان هەیانبوو‪،‬‬ ‫یاخود دەتوانین ئاماژە بكەین كە بە شێوازێكی دیكە بووە‪ .‬تا بەر لە‬ ‫هۆلۆکۆست و لەناوچوونی نزیكەی (‪ )6‬ملیۆن جوو نەفرەت و دژایەتی‬ ‫مەسیحییەكان بەرامبەر بە جوو لە ئاستێكی بەرفراواندا بوو‪ ،‬بەاڵم دوای‬ ‫ئەو رووداوە و دروست بوونی واڵتی ئیسرائیل و بە هاتنی ئەو واڵتە بۆ‬ ‫ناو گەمە سیاسییەكان‪ ،‬ئەو دژایەتییە رووی لە كەمبوونەوە كردووە‪.‬‬ ‫بەاڵم نەفرەت و دژایەتی واڵتانی ئیسالمی تابەرلە دروستبوونی واڵتی‬ ‫ئیسرائیل لە ئاستێكی الواز بوو و نەگەیشتبووە ئاستێكی بەرفراوان‪،‬‬ ‫یاخود هێشتا لێكترازانەكان لە پانتاییەكی بەرفراوان نەهاتبوونە دی‪،‬‬ ‫بەاڵم دوای دروستبوونی ئیسرائیل و داگیر كردنی واڵتێكی عەرەبی و‬ ‫ئیسالمی بە ناونیشانی فەلەستینەوە دژایەتی و نەفرەتی ئیسالمییەكان‬ ‫رووی لە زیاد بوون كرد‪ ،‬ئەوەش لە بەشی خۆی ئاماژەی پێدەدرێت‪،‬‬ ‫بەاڵم بەرلەوە بە كورتی ئاماژە بە چەند نەموونەی مێژوویی لە دژایەتی‬ ‫بەرامبەر بە جوویه‌کان لە واڵتە ئیسالمییەكان دەدەین‪.‬‬ ‫لە واڵتانی ئیسالمی بە گشتی جوویه‌کان وەك «ئەهلی كتێب»‬ ‫دەناسرێن و ناچار بە پێدانی جزیە دەبن‪ .‬بەاڵم لە هەمان كاتیشدا چەند‬ ‫نەموونەیەك لە درێژایی مێژوویی سەبارەت بە سوكایەتی كردن و الواز‬ ‫كردنی جوویه‌کان بوونی هەیە‪ ،‬لە سەدەكانی ناوەڕاستدا جوویه‌کان‬ ‫لە بەغدا ناچار بوون جلوبەرگی تایبەتی لەبەر بكەن بۆ ئەوەی‬ ‫بناسرێنەوە‪« .‬لئۆن پۆلیكاو» و «والتێر لێكۆ» دوو مێژوونووسی‬ ‫ناودار لەو بوارەدا لێكۆڵینەوەی زۆریان ئەنجام داوە و لە سەر ئەو‬ ‫بڕوایەن‪« ،‬ئاسەوار گەلی بەرچاو لە دژایەتی بەرامبەر بە جوو لە‬ ‫هەندێك لە كتێبە ئیسالمییەكان دەبینرێت»‪.‬‬ ‫لە ساڵی (‪)1066‬ی زایینی گرۆپێكی توندرەوی موسڵمان لە‬ ‫شاری گرانادا لە ئیسپانیا هێرشیان كردە سەر كۆشكی پادشایی و‬ ‫«یوسێف بن نغربلە» وەزیری جووی ئەو كۆشكە و رێبەری كۆمەڵەی‬ ‫جوویه‌کانیان گرانادایان كوشت و داوتر كۆمەڵەی جوویه‌کانی گرانادایان‬ ‫كە نزیكەی (‪ )4000‬كەس بوون بە دەستی ئەو گرۆپە كوژران‪.‬‬ ‫لە ساڵی (‪)1306‬ی هەتاوی‪ ،‬محەمەد بەیگی ئێعتمادۆلە دەسەاڵتداری‬ ‫ئێسفەهان‪ ،‬پەیامێكی ئاراستەی جوویه‌کانی ئەو شارە كرد كە بۆ‬ ‫ماوەی یەك رۆژ كاتیان هەیە كە یان بێنە سەر ئایینی ئیسالم یاخود‬ ‫د ئەو شارە جێ بهێلن‪.‬ئەوە تەنیا چەند نەموونەیەك لە دژایەتی‬ ‫بەرامبەر بە جوویه‌کان لە واڵتە ئیسالمییەكانە‪ .‬ئەو دژایەتییانە بەرلە‬ ‫دروستبوونی واڵتێك بە ناونیشانی ئیسرائیل بەو شێوەیە روویان داوە‪،‬‬ ‫بەاڵم دوای دروستبوونی واڵتی ئیسرائیل ئەو دژایەتی و نەفرەتە لە‬


‫ئیسرائیل ‪ -‬کورد‬

‫ساڵی (‪ )1942‬سركردەكانی نازی‬ ‫بڕیاریاندا بە كوشتنی (‪ )11‬ملیۆن‬ ‫جووی دانیشتووی ئەوروپا‬

‫واڵتە ئیسالمییەكان رووی لە زیادبوون كردووە‪.‬‬ ‫دروست بوونی واڵتی ئیسرائیل و روانگەكان بەرامبەر بە ئەوان‪:‬‬ ‫ئیسرائیل بە واڵتێك لە باشووری رۆژئ��اوای ئاسیا و لە ناوچەی‬ ‫رۆژهەاڵتی ناوەڕاست و بە پایتەختی ئۆرشەلیم كە لە باكوورەوە لەگەڵ‬ ‫لوبنان‪ ،‬لە باكووری رۆژه��ەاڵت لەگەڵ سوریا‪ ،‬لە رۆژئ��اواوە لەگەڵ‬ ‫ئۆردەن و لە باشووری رۆژئاوا لەگەڵ میسر سنووری هەیە‪.‬‬ ‫لە (‪)29‬ی نۆڤێمبەری (‪ )1947‬لە ئاكامی ب��ڕی��اری نەتەوە‬ ‫یەكگرتووەكان سەبارەت بە دابەش كردنی فەلەستین بە دوو واڵتی‬ ‫ئیسرائیل و فەلەستین و بەڕێوەبردنی شاری ئۆرشلیم بە شێوەی‬ ‫نێودەوڵەتی و لە هەمانكاتدا رەزامەندی ئیسرائییلەكان و ناڕەزایەتی‬ ‫فەلەستین و واڵتە عەرەبییەكان وایكرد شەڕێك لە نێوان ئیسرائیل و‬ ‫عەرەبەكان بێتە ئاراوە و لە كۆتاییدا لە ‪ 14‬ی مەی ‪ 1948‬دا واڵتی‬ ‫ئیسرائیل لە رێگای دەرچوونی راگەیەندراوی سەربەخۆیی راگەیاند‪.‬‬ ‫ئەو واڵتە ئێستا پەیوەندی دیپلۆماتیكی لەگەڵ زیاتر لە (‪ )157‬واڵتی‬ ‫جیهان هەیە‪.‬‬

‫ئیسرائیل بە واڵتێكی پێشكەوتوو لە ناوچەی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست‬ ‫دێتە هەژمار كە لە سەردەمی بنیادنانی لە ساڵی ‪ 1948‬تا ئێستا‬ ‫لە قۆناغی پێشكەوتن دایە‪ ،‬پێشكەوتنەكانی ئەو واڵتە لە سەرجەم‬ ‫بوارەكانیدا لەبەرچاون‪ ،‬ئەو واڵتە توانیویەتی خۆی وەكو زڵهێزێك‬ ‫لە ئاستی جیهانی پێناسە بكات و خاوەن لۆبی زۆر بەهێز لە واڵتی‬ ‫ئەمەریكایە و بوونی ئەو لۆبییانە و توانایی دارایی ئەوان وایكردووە‪،‬‬ ‫پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل یەكێك لە ستراتیجییەكانی ئەمەریكا لە‬ ‫ناوچەی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست بێت‪.‬‬ ‫بوونی لۆبی بەهێزی ئیسرائیلی و چاالكییەكانی ئەو لۆبییە لە ئاستی‬ ‫جیهانی وایكردووە‪ ،‬لە واڵتە ئەوروپییەكان و هەروەها لە ئەمەریكا‬ ‫دژایەتی و نەفرەت بەرامبەر بە جوویه‌کان رووی لە كەمبوونەوە بكات‪.‬‬ ‫ئەو نەفرەت و دژایەتییە بەرامبەر بە جوو ئێستا لە واڵتە ئەوروپییەكان‬ ‫وەكو رەگەزپەرستی دێتە هەژمار و بە تاوانێك دادەندرێت و تاوانبار‬ ‫سزا دەدرێت‪.‬‬ ‫وەكو ئاماژەی پێدرا‪ ،‬لە ئەوروپا بە تایبەتی ئەوروپای سەدەكانی‬ ‫ناوەڕاست‪ ،‬دژایەتیەكی بەرچاو بەرامبەر بە جوویه‌کان بوونی هەبووە‪،‬‬ ‫جوویه‌کان وەك كەمایەتییەك لە واڵتانی ئەوروپا ستەمی زۆریان ئاراستە‬

‫‪28 Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011‬‬


‫ئیسرائیلی دوای هۆلۆکۆست‬ ‫دەكرا‪ ،‬ئەگەر نەخۆشییەك لەو واڵتێك پەرەی سەندبا‪ ،‬جوویه‌کان وەك‬ ‫هۆكاری ئەو نەخۆشییە دەستنیشان دەكران‪ ،‬یاخود سەرەڕای ئەوەی‬ ‫جوویه‌کان وەك بكوژانی مەسیح دەناسران و هەندێك لە رێبەرانی واڵتە‬ ‫ئەوروپییەكان یاخود كاسۆلیكە توندڕەوەكان و قەشەكان ئەگەر لە‬ ‫تواناییان دابا جوویه‌کانیان لە واڵتەكانیان دەردەكرد‪.‬‬ ‫ئێستا دژایەتی كردن بەرامبەر بە جوویه‌کان بە جۆرێك وەكو‬ ‫رەگەزپەرستی دێتە هەژمار و ئەگەر كەسێك لە ئەوروپا هۆلۆکۆست‬ ‫رەت بكاتەوە‪ ،‬ئەوە نیشانەی دژایەتی كردنە بەرامبەر بە جوویه‌کان‬ ‫و وەكوە رەگەز پەرستی دێتە هژەمار‪ ،‬ئەو دەسكەوتەش لە ئاكامی‬ ‫تواناییەكانی ئیسرائیل لە دروست كردنی پەێوەندی لەگەڵ واڵتانی‬ ‫رۆژئ��اوای��ی و بە هێزبوونی لۆبی ئیسرائیلی لە واڵت��ە ئەوروپی و‬ ‫ئەمەریكییەكان هاتووتە ئاراوە‪.‬‬ ‫رەگەزپەرستی لە رۆژئ��اوا تاوانە‪ ،‬بۆییە كەس ناتوانێت لە سەر‬ ‫بنەمای بوونی ئازادی رادەربڕین لە رۆژئاوا بۆ نمونە بەڵێت‪ ،‬سپی‬

‫‪Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011 29‬‬

‫پێست لە سەرووی رەش پێستە یان خود دژایەتی بەرامبەر بە جوو‬ ‫بكات یان هۆلۆکۆست رت بكاتەوە‪ ،‬ئەوانە بە تاوان هەژمار دەكرێن‪.‬‬ ‫بۆیە ئەو بابەتە تا رادەیەكی بەرچاو لە ئەوروپا و ئەمەریكا رووی‬ ‫لە كەمبوونەوە كردووە‪ ،‬بەاڵم بە پێچەوانەوە لە واڵتە ئیسالمییەكان‬ ‫بیركردنەوە بەرامبەر بە ئیسرائیل شێوازێك و نمونەیەك لە داگیركاری‬ ‫دێنێتە بەرچاو و روانگەی زۆرینەی موسڵمانەكان لە سەر ئەوەییە كە‬ ‫جوویه‌کان واڵتێكی ئیسالمییان داگیر كردووە و بەو شێوەیە دێنە بەر‬ ‫روانگەیەكی نەفرەت ئامێز‪.‬‬ ‫دژایەتی كردن بەرامبەر بە جوویه‌کان بەر لەوەی بابەتێكی سیاسی‬ ‫بێت‪ ،‬بابەتێكی ئایینیە‪ ،‬بە شێوەیەك بەر لە هەر شتێك مەسیحییەكان‪،‬‬ ‫جوویه‌کان بە بكوژی مەسیح دێننە هەژمار و ئەو دژایەتییە دەگاتە ئەو‬ ‫رادەیەیەی كە دەگوترێت‪ ،‬جوویه‌کان خوایان كوشتووە‪.‬‬ ‫هەر چەندە لە رووی مێژووییەوە دژایەتی بەرامبەر بە جوویه‌کان‬ ‫لە روانگەی ئیسالمییەوە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئایین ئیسالم‪،‬‬ ‫بە شێوەیەك كە موسڵمانەكان لە سەر ئەو بڕوایەن بە هاتنی‬ ‫پێغەمبەری ئیسالم و ئایینی ئیسالم ئیتر ئایینەكانی دیكە كۆتاییان‬ ‫پێدێت و پێویستە الیەنگرانی ئەو ئایینانە لەوانیش بگرە جوویه‌کان و‬ ‫مەسیحییەكان و‪...‬هتد بێنە سەر ئایینی ئیسالم‪ ،‬بەاڵم لە بنەڕەتەوە‬ ‫كێشەی سەرەكی نێوان جوویه‌کان و ئیسالمییەكان و دروست بوونی‬ ‫دژایەتی بەرامبەر بە ئەوان لەوانەیە بگەڕێتەوە بۆ دروست بوونی‬ ‫دەوڵەتێكی ئیسرائیلی لە ناو جەرگەی جیهانی ئیسالم كە هەمان‬ ‫فەلەستین بێت‪ .‬هەر چەندە پاساوی جوویه‌کان لەو رووەوە جێگای‬ ‫گرنگیدانە كە ئەو ناوچەیە لە سەردەمێك لە سەردەمەكان شوێنگەی‬ ‫جوویه‌کان بووە و یەعقوبی پێغەمبەر كە نازناوی ئیسرائیلی هەیە‬ ‫لەو شوێنە پێغەمبەری كردووە و تەنانەت عیسای مەسیح پێغەمبەری‬ ‫ئایینی مەسیحیش لەو ناوچەییە لەدایك بووە‪ ،‬بەاڵم ئەوە ناتوانێت ئەو‬ ‫دژایەتی و نەفرەتەی كە تاكێكی موسڵمان لە ناخی دڵیەوە بەرامبەر‬ ‫بە جووە هەیەتی كەمڕەنگ بكاتەوە یان لە ناوی ببات‪ ،‬هەر چەندە‬ ‫كۆمەڵێك كەس بە هیچ شێوەیەك گرنگی بەو بابەتە نادەن‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لە بەرامبەردا كەسانێكیش هەن كە بەرامبەر بەو بابەتە نیگەران بن‬ ‫یاخود نەفرەت و دژاتیەتیان هەبێت‪ .‬ئەوەش لە نمونەی وتەی «بەشار‬ ‫ئەسەد» دەردەكەوێت كە گوتویەتی‪« :‬هەر نەوەیەك لە عەرەبەكان‬ ‫زیاتر لە نەوەی رابردوو نەفرەتی لە ئیسرائیل هەیە»‪ .‬هەر چەندە ئەو‬ ‫بیرۆكەیە دەتوانێت راستیش نەبێت‪.‬‬ ‫لە سەرەتاوە لێكترازانێك لە نێوان موسڵمانەكان و جوویه‌کانی‬ ‫دانیشتووی واڵتە ئیسالمییەكان بوونی هەبووە‪ ،‬بەاڵم بە درێژایی مێژوو‬ ‫ئەو لێكترازانانە نەگەیشتووتە ئاستێكی بەرفراوان‪،‬بەاڵم دروست بوونی‬ ‫واڵتێك بە ناوی ئیسرائیل لە ناو جەرگەی واڵتێكی عەرەبی وئیسالمیدا‬ ‫ئویش لە فەلەستین و هاوسنوور لەگەڵ چەندین واڵتی گرنگی دیكەی‬ ‫عەرەبی‪ ،‬خۆی لە خۆیدا لە روانگەی واڵت��ە ئیسالمییەكان وەكو‬


‫ئیسرائیل ‪ -‬کورد‬

‫وشەی هۆلۆکۆست وشەیەكی‬ ‫یۆنانییە بە مانای «قوربانی‬ ‫كردنە بە ئاگر»‬

‫هەرەشەیەك بۆ سەر ناوچە لە قەلەم دراوە‪ ،‬سەرەڕای ئەوەی بابەتێك‬ ‫بە ناونیشانی «دروستبوونی واڵتی ئیسرائیل» بە بابەتی «داگیر كردنی‬ ‫واڵتی فەلەستین» ناوزەد كرا و لەو كاتەوە تاكو ئێستا كۆمەڵێك‬ ‫ناكۆكی و جەنگی لێكەوتووتەوە كە دوایین نمونەی ئەو بابەتەش لە‬ ‫هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر كەشتییەكانی ئاشتی رەنگدەداتەوە‪.‬‬ ‫دژایەتی كردن لەگەڵ بوونی جوو لە الیەك بە مەترسییەك بۆ‬ ‫سەر ئیسرائیل دێتە هەژمار و لە الیەكی دیكە بووە هۆی بەهێزبوونی‬ ‫پێگەی ئیسرائیل و لۆبی ئیسرائیلی لە سیاسەتی دەرەكی ئەمەریكا‪،‬‬ ‫بە شێوەیەك كە دەبینین ترسی جوو لە هەرەشەكانی واڵتە عەرەبی‬ ‫و ئێسالمییەكان بووە بە هەنگاوێك بۆ ئەوەی ئیسرائیل لە ئاستی‬ ‫جیهانیدا لە ئەمەریكا نزیك بێت و دروستبوونی هاوپەیمانییەكی بەهێز‬ ‫لە نێوان ئەو دوو واڵتە وایكردووە كە بە شێوەی راستەوخۆ یان‬ ‫ناراستەوخۆ یەكێك لە ئامانج و ستراتیژییەكانی سەرەكی ئەمەریكا‬ ‫لە ناوچەی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست‪ ،‬پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل بێت‪.‬‬ ‫كاتێك كە ئاماژە بە پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل وەكو یەكێك لە‬ ‫ستراتیژییەكانی ئەمەریكا لە ناوچەی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست دەدرێت‪،‬‬ ‫نیشانەی توانایی لۆبی ئیسرائیلی و بەهێز بوونی پێگەی ئەو لۆبییەیە‬

‫كە هەموو هەوڵی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی بەرژەوەندییەكانی‬ ‫ئیسرائیل لە واڵتە جیاوازەكانی جیهان مسۆگەر بكات‪ .‬بۆیە پەیدابوونی‬ ‫چەمكێك بە ناوی «پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل» لە ئاكامی ئەو‬ ‫تواناییە هاتووتە ئاراوە‪ ،‬ئەویش دوای بوونی بابەتێك بە ناوی مەترسی‬ ‫لە الیەن واڵتە ئیسالمی و عەرەبییەكان بەرامبەر بە ئیسرائیل و ئەوەش‬ ‫بە شێوازێك رەنگدانەوەی بووە كە بۆ نمونە سەرۆك كۆماری ئێران‬ ‫«مەحمود ئەحمەدی نەژاد» زۆر بە راشكاوانە نەفرەتی خۆی بەرامبەر‬ ‫بە ئیسرائیل دەردەبڕێت و تەنانەت هەرشەی لەناوبردنی ئەو واڵتە‬ ‫دەكات و زۆر بە نەرمی رووداوێك وەكو هۆلۆکۆست رەت دەكاتەوە‪.‬‬ ‫دەتوانین بڵێن‪ ،‬رووداوی هۆلۆکۆست یەكێك لە هۆكارەكانی سەرەكی‬ ‫ترسی ئیسرائیل لە داهاتوویەتی‪ ،‬بە شێوەیەك كە بەرامبەر بە هەر‬ ‫چەشنە هەرەشەیەك‪ ،‬دژك��ردەوەی دەبێت و ترسی خۆی لە ئاستی‬ ‫جیهانی دەردەبڕێت‪ ،‬بۆ نمونە ترسی ئەو واڵتە لە ئێران كە دوای هاتنە‬ ‫سەر كاری «مەحمود ئەحمەدی نەژاد» و هەرەشەی «پاك كردنی‬ ‫نەخشەی ئیسرائیل لە گۆی زەوی» ئەو ترسە بەرامبەر بە ئێران بە‬ ‫شێوەیەكی بەرچاو رووی لە زیادبوون كردووە و دژایەتیەكانی نێوان‬ ‫ئەو دوو واڵتە گەیشتووتە ئەوپەڕی خۆیەوە لە سەردەمی دامەزراندنی‬

‫‪30 Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011‬‬


‫بەر لە هۆلۆکۆست و لەناوچوونی‬ ‫نزیكەی (‪ )6‬ملیۆن جوو نەفرەت و‬ ‫دژایەتی مەسیحییەكان بەرامبەر بە‬ ‫جوو لە ئاستێكی بەرفراواندا بوو‬ ‫واڵتی ئیسرائیل‪.‬‬ ‫بابەتێك لە نەفرەت و دژایەتی و هەوڵی جوویه‌کان بۆ خۆپاراستنیان‬ ‫لەو هەرەشانەی كە بوونیان هەیە‪ ،‬ئاماژەی پێدرا‪ ،‬بەاڵم لە بەرامبەردا‬ ‫بابەتێكی سەرەكی كە دژایەتی بەرامبەر بە جوویه‌کان و ئیسرائیلییەكان‬ ‫زیاتر نیشان دەدات‪ ،‬بوونی ئەو ناكۆكی و كێشانەییە كە لە نێوان‬ ‫ئیسرائیلییەكان و فەلەستیینییەكان بوونی هەیە و جاری وایە دەگاتە‬ ‫ئاستی شەڕ و پێكدادان‪ .‬بۆ نەموونە جەنگی ئیسرائیل و لوبنان و‬ ‫باڵوبوونەوەی وێنەكانی ئەوشەڕە لە ئاستێكی بەرفراوان‪ ،‬زیاتر لە هەر‬ ‫شتێك دەبێتە هۆی زۆربوونی نەفرەت و دژایەتی بەرامبەر بە جوویه‌کان‪،‬‬ ‫ئەوەش دەتوانێت كاریگەرییەكی ئەرێنی لە سەر رای گشتی جیهانی‬ ‫هەبێت‪ ،‬بە شێوەیەك كە كاتێك كە كەشتییەكانی ئاشتی لە الیەن‬ ‫واڵتانی جیهان و لە پێناو نەمانی گەمارۆكان لە سەر كەرتی غەزە بە‬ ‫ئامادەبوونی كەسایەتییەكانی ئاشتیخوازی جیهانی بەرەو غەزە دەچن‬ ‫و دواتر لە الیەن هێزەكانی ئیسرائیلی دەستیان بە سەردا دەگیرێت‪،‬‬ ‫ئەوە خۆی لە خۆیدا دەتوانێت هاندەرێك بێت بۆ ورووژاندنی هەستی‬ ‫رای گشتی جیهانی بەرامبەر بەو رووداوانە‪ .‬ئەوەش هۆكارێكە بۆ ئەوەی‬ ‫بڵێین كە لە بنەڕەتی ترین هۆكارەكانی جەنگ‪ ،‬دروست بوونی نەفرەتە‪،‬‬ ‫چ جەنگێك لە نێوان دوو واڵت بێت و چ جەنگێك لە ئاستی واڵتێك‬ ‫وەكو ئیسرائیل كە خۆی لە خۆیدا نارەزایی كۆمەڵێك واڵتی لە پشتە‬ ‫بە تایبەتی واڵتە ئیسالمییەكان‪.‬‬ ‫لە بەرامبەردا هەوڵێكی زۆر بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە لە ئاستی‬ ‫جیهانی دەدرێت‪ ،‬بەاڵم گرنگ ئەوەیە كە بڵێن ئەگەر بێت و كێشەی‬ ‫نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیش چارەسەر بكرێت‪ ،‬ئەو نەفرەت و‬ ‫دژایەتییە بەرامبەر بە جوویه‌کان لە ناو ناچێت و بە بەردەوامی بوونی‬ ‫دەبێت‪ ،‬واتە دەكرێت لە رێگای بە كار هێنانی هێز وا لە تاكێك بكەیت‬ ‫كە دژایەتی خۆی نیشان نەدات‪ ،‬هەمان شتێك كە لە رۆژئاوا دەكرێت‬ ‫و دژایەتی بەرامبەر بە جوویه‌کان بە تاوان دەناسرێت‪ ،‬بەاڵم ناكرێت بە‬ ‫گشتی بڵێین ئەو شتە بە تەواوی لەناو دەچێت‪ ،‬هەر وەكو چون ئێستا‬ ‫هەندێك كەس لە واڵتە رۆژئاواییەكان دژ بە جوویه‌کانن‪ ،‬نمونەی هەر‬ ‫دیاری ئەوانیش «میل گیبسۆن» سینەماكاری ناوداری هۆلیوودی بە‬ ‫رەگەز ئۆسترالییە‪ .‬لە كۆتایی ئەو بابەتەدا دەتوانین بڵێن یەكێك لە‬ ‫بابەتە سەرەكییەكان لە دژایەتی بەرامبەر بە جوویه‌کان كە زیاتر لە‬ ‫الیەن ئیسالمییەكانەوە گرنگی پێدەدرێت‪ ،‬بوونی واڵتێكە بە ناونیشانی‬ ‫ئیسرائیل و بە داگیركەر دێتە هەژمار‪ ،‬بەاڵم نابێت گرنگی بەو بابەتە‬

‫‪Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011 31‬‬

‫لە بیر بكەین كە یەكێك لە هۆكارەكانی سەرەكی كە وایكردووە‪،‬‬ ‫ئیسرائیل بێتە ئاراوە‪ ،‬بوونی ئەو ئازار و سەختیانە بووە كە بەرامبەر‬ ‫بە جوویه‌کان بوونی هەبووە‪ ،‬چ لە الیەن مەسیحییەكان بوو بێت یان‬ ‫ئیسالمییەكان و‪...‬هتد‪.‬‬ ‫سەرچاوەكان‬ ‫‪ -1‬تاریخچە پیدایش قوم یهود در سرزمین اسرائیل‪ ،‬مركز نشر‬ ‫اعتفادات‪www.eteghadat.com ،‬‬ ‫‪ -2‬شیرازی‪ ،‬سید محمد‪ ،‬دنیا و یهود‪ ،‬چاپ فروغ دانش‪ ،‬انتشارات‬ ‫امین‪ ،‬ێ ‪.3‬‬ ‫‪ -3‬ت��اری��خ پ��ی��دای��ش اس��رائ��ی��ل‪ ،‬ش��رق��ی��ان‪www. ،1383 ،‬‬ ‫‪sharghian.com‬‬ ‫‪ -4‬یهودی ستیزی‪ ،‬ویكی پدیا‪ ،‬فارسی‪http://fa.wikipedia. ،‬‬ ‫‪ /org/wiki‬یهودی ستیزی_(تاریخچه)‬ ‫‪ -5‬مێاحبە داریوش سجادی با ێادق زیباكالم و عباس سلیمی نمین‬ ‫ڵیرامون واقعە هلوكاست و نقش اسرائیل در خاورمیانە‪ ،‬تلویزیون هما‪،‬‬ ‫خبرنامە گویا‪ 3 ،‬اردیبهشت ‪1385‬‬ ‫‪ -6‬هلوكاست؛ بزرگترین سالح تبلیغی نڤام سلگه‪ ،‬گرو اینترنتی‬ ‫مشكان‪http://www.moshkan.com ،‬‬ ‫ئا‪ :‬زەردەشت عەبدواڵ‬ ‫‪sheyan_2005@yahoo.com‬‬


‫ئیسرائیل ‪ -‬کورد‬

‫ئەندامی كۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) شێرزاد كەمانگەر‪:‬‬

‫«گەلی كورد نابێتەوە بە سەربازیی هیچ واڵتێك»‬ ‫بە مەبستی وەرگرتنی بیرو رای پارتی ژیانی ئازادی كوردستان سەبارەت بە بارودۆخی كورد و ئیسرائیل‬ ‫و مێژوو و پەیوەندی ئەو دوو نەتەوەییە دوای بڕینی ریگاییەكی سەخت و دشواری گەویشتینە قەندیڵ بۆ‬ ‫ئەنجامدانی چاوپێكەوتن لەگەل ئەندامی كۆردیناتۆری پژاك شێرزاد كەمانگەر‪.‬‬

‫‪32 Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011‬‬


‫گۆڕانكاریەك لە رۆژهەاڵتی ناوەڕاست بێتە ئاراوە پێویست بەهەوڵەكان‬ ‫هەمە الیەنانەكان بێت‪ .‬ئیسرائیلیش دەبێت لەم چوارچێوەیەدا هەوڵ‬ ‫بدات‪ ،‬چونكە گەلی یەهوودیەكان خاوەن ڕۆڵ و میسیۆنێكی جیاوازن لە‬ ‫رۆژهەاڵتی ناوەڕاستدا‪ ،‬بەاڵم كێشەی كورد بەپارچەیی كراوە و لەالیەن‬ ‫زۆر دوڵەتانەوە بە پارچەكراوی تماشایی لەكێشەكە دەكەن وەكو ئامراز‬ ‫بەكارهێنراوە بۆ بەرژەوەندی خۆیان‪.‬‬

‫ئیسرائیل‪-‬کورد‪ :‬ڕوانینی هێزەكانی كوردی رۆژهەاڵت بۆ ئیسرائیل‬ ‫لەسەر چ بنەمایەكە؟‬ ‫شێرزاد كەمانگەر‪ :‬ئێمە وەكو پارتی ژیانی ئازادی كوردستان(پژاك)‬ ‫تێڕوانینی ئێمە دیارە تەنیا تێڕوانینی خۆمان دەڵێین نەك تێروانینی‬ ‫پارتە و الیەنەكانی دیكە بۆیە تێڕوانینی ئێمە بۆ گەلی یەهوود یەكێكن‬ ‫لەو گەالنەی كە لە رۆژهەاڵتی ناوەڕاست خاوەن جێگاو پێگەیەكی و‬ ‫شارستانیەتێكی تایبەت تایبەت بە خۆیانن‪ ،‬لەهەمانكاتشدا ڕێزمان بۆ‬ ‫تەواوی گەالنی تری رۆژهەاڵتی ناوەڕاستە هەیە‪ ،‬دیارە گەلی یەهوود‬ ‫شارستانیەتیان لە رۆژهەاڵتی ناوەڕاستدا خاوەن پێگەیەكی جیاوازە‬ ‫و ئێستاش گەلی هوودیەتیەكێك لە لەگەالنی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست‬ ‫دەزانین‪.‬‬ ‫ئیسرائیل‪-‬کورد‪ :‬بۆچی هەلی ناكۆكییەكانی نێوان ئێران و ئیسرائیل‬ ‫بۆ بەرژەوەندیی خۆتان دژی ئێران ناقۆزنەوە؟‬ ‫شێرزاد كەمانگەر‪ :‬ئێمە بڕوامان بەچارەسەری كێشەی كورد هەیە‬ ‫بەڕێگەی ئاشتی‪ ،‬دی��ارە كێشەی ك��ورد لەسەدەی بیستدا یەكەم‬ ‫كێشەییە كەبێ چارەسەر ماوەتەوە‪ ،‬هەوكات گەلی كورد لە رۆژهەاڵتی‬ ‫ناوەڕاست لەسەر شوێن و پێگەی خۆی وەكو ئامراز بەكارهێنراوە‪،‬‬ ‫وەك گەلی كورد ڕاستی نەخراوەتە بەرچاو‪ ،‬گەلی كورد بەڕاست و‬ ‫دروستی پێویستی بەپێداچونەوە دەكات كەلەالیەن دەوڵەتانی دراوسێ‬ ‫لەالیەكی ترەوە هەر گەل و دەوڵ��ەت و نەتەوە و الیەنێك بیەوێت‬ ‫دیموكراسی لەئێران پێش بخات ئێمە كراوەین و هەنگاومان ناوە‪،‬‬ ‫ئێستاش بڕوامان بەوە هەیە كەهەر هەنگاوێك بنرێت بۆ بەرەو پێش‬ ‫بردنی دیموكراسی لەئێران ئێمە بەو پەڕی باوەڕەوە بەشداری دەكەین‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەمریكا ئیسرائیل بەچاوی ڕەش و سپی سەیری كوردیان كردووە‪،‬‬ ‫پێویست بەگۆڕانكاری بە تێڕوانینەكانیاندا بكەن‪،‬لەهەمان چوارچێوەدا‬ ‫ئەگەر ئەم گۆڕانكاریانە لەگەڵ هەنگاوەكانی گەل یەك بگرنەوە ئەوا‬ ‫دەتوانرێت گۆڕانكاری زۆر گ��ەورە بكرێت‪ .‬كێشەی گەلی ك��ورد و‬ ‫یەهوود و فەلەستین دوو كێشەن كە بێ چارەسەر ماونەتەوە‪ ،‬ئەگەر‬

‫‪Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011 33‬‬

‫ئیسرائیل‪-‬کورد‪ :‬ئایا پێتان وا نییــــــە گەلی ك��ورد لە ئێران‬ ‫بەحزبەكانیشەوە كەوتوونەتە ژێر كاریگەریی پرۆپاگەندەكانی كۆماری‬ ‫ئیسالمی و واڵتانی عەرەبی و ئیسالمی بەرامبەر ئیسرائیل؟‬ ‫شێرزاد كەمانگەر‪ :‬گەلی كورد لە ڕۆژهەاڵتی كوردستان هەموو‬ ‫ئێران كاریگەریەكی بەمشێوەیە هەیە دیارە گەلی كورد بەدرێژایی‬ ‫مێژوو چاوی لێ بكە دەبینیت كراوە بەسەربازی واڵتانی تر و بەكاریان‬ ‫هێناوە لەپێناو بەرژەوەندی خۆیان لەبەرئەوە بێ باوەڕی گەلی كورد‬ ‫بەرامبەر زۆر الیەن دروست بووە‪ ،‬بەاڵم وەكو دوژمنایەتی نا بەڵكو‬ ‫كورد دوات��ر سەلماندوویەتی كەچەند ئاشتیخوازە‪،‬دیارە هەركەس‬ ‫هەوڵدەدات بۆ گۆڕانكاری لەئێراندا بۆیە پێویست بەشەفافیەتێك هەبێت‬ ‫لەهەوڵەكانیدا‪ .‬دەبێت چاو بخشێننەوە خۆیانداو ئەوە بزانن كە گەلی‬ ‫كوردیش خاوەن مافی خۆیەتی‪ ،‬دیارە هەركەسێكیش بیەوێت گۆڕان‬ ‫لەئێراندا بكات دەبێت متمانە الی گەلی كورد بۆ خۆی دروست بكات‬ ‫چونكە هیچ گۆڕانێك بەبێ گەلی كورد ناكرێت چونكە بەدرێژایی مێژوو‬ ‫زۆر كەس و الیەن بارزگانیان بەگەلی كوردەوە كردووە بۆیە گەلی كورد‬ ‫بەهەستیاریەوە نزیك دەبێتەوە‪،‬‬ ‫ئیسرائیل‪-‬کورد‪ :‬چۆن بزانین بڕواتان بە ئیسرائیل هەیە و چۆن‬ ‫دەروانە تواناكانی ئەو واڵتە گەیشتوون؟‬ ‫شێرزاد كەمانگەر‪ :‬پێموایە پێشتر وەاڵمی ئەم پرسیارەمان دایەوە‪.‬‬ ‫ئیسرائیل‪-‬کورد‪ :‬ماوەیەكە ئێران بە بەردەوامی لە راگەیاندنەكاندا‬ ‫باسی ئەوە دەكات كە پژاك لە الیەن ئیسرائیل و ئەمریكاوە یارمەتی‬ ‫دەدری؟ روونكردنەوەی ئیوە چیە؟‬ ‫شێرزاد كەمانگەر‪ :‬پژاك پارتێكە كە لە رووی ماددی و مەعنەوییەوە‬ ‫پشتی بە گەلی خۆیە لە گەلی خۆی وەریدەگرێت‪ ،‬پشتیوانی پژاك‬ ‫پشتیوانی گەلی كوردە پشتیگریەكە كەلەالیەن گەلی كوردەوە دەدرێت‬ ‫ئێمە لەالیەن هیچ دەوڵەت و ڕێكخراوە و دەزگایەك هاوكاریی نەكراوین‬ ‫و گرێدراو بەهیچ بزوتنەوەیەك و دەوڵەتێك نین‪ .‬لەهەمانكاتدا ئەم‬ ‫پەیوەندیانەی باس لێوە دەكرێت تەنیا هەوڵ بۆ ڕەشكردنی ئێمە‪،‬‬ ‫دیارە ئێمە بۆ دیموكراتیزەكردنی ئێران ئامادەین لەگەڵ هەركەسێك و‬ ‫الیەنێك هەنگاو بنێین‪.‬‬


‫ئیسرائیل ‪ -‬کورد‬

‫ئیسرائیل‪-‬کورد‪ :‬ئیسرائیل وەك واڵتێكی زلهێز لە ناوچەكدا تا چەند‬ ‫دەتوانی رۆڵی هەبێ لە مەسەلــــــــــەی چارەسەركردنی پرسی كورد لە‬ ‫پارچەكانی تری كوردستان؟‬ ‫شێرزاد كــــەمانگەر‪ :‬هەروەك پێشتر باسم كرد نەك تەنیا ئیسرائیل‬ ‫بەڵكو گەلی یەهود لەهەمانكاتدا دەتوانن ڕۆڵێكی كاریگەریان هەبێت‬ ‫لەمەسەلەی پێش خستنی كێشەی كورد نەك تەنیا بۆ كورد بەڵكو‬ ‫دەتوانن ڕۆڵێكی كاریگەریان هەبێت لەخۆرهەاڵتی ناوەڕاست‪ ،‬ئەویش‬ ‫بەچارەسەركردنی چەند كێشەیەك وەك لە بەرچاوە گرتنی نەتەوەكانی‬ ‫تر بەبێ ئەوەی بەرژەوەندی هیچ دەوڵەتێكی والیەنێكی یاپەماڵە كەن‬ ‫بە گەلی كوردوە‬ ‫ئیسرائیل‪-‬کوردی‪ :‬كورد و ئیسرائیل چۆن دەتوانن لە یەكتر سوودمەند‬ ‫بن لەو ناوچەكەدا‪ ،‬س��ەرەرای ئەوەی كە ئیسرائیل و كورد خاوەنی‬ ‫دووژمنی هاوبەشن‪ ،‬بۆ نەموونە ئێران و سووریە؟‬ ‫شێرزاد كەمانگەر‪ :‬وەكو پێشتریش ئاماژەم پێكرد گەالنی ڕۆژهەاڵتی‬ ‫ناوەڕاست كەمێژوویەكی نوێیان خوڵقاندووە و گەلێك خەبات و تیكوشانی‬ ‫هاوبەشیان بەیەكەوە كردووە‪ ،‬گەلی كورد و گەلی یەهوود لەخۆرهەاڵتی‬ ‫ناوەڕاست دەتوانن ڕۆڵ بگێڕن بۆ گۆڕانكاری لەخۆرهەاڵتی ناوەڕاست‬ ‫چونكە خاوەن و پێگە و هێزێكی كاریگەرن‬ ‫ئیسرائیل‪-‬کورد‪ :‬لەو ماوەیەدا كۆمەلێك تەقینەوەی بەهێز ئێرانی‬ ‫هەژاند كە بووە هۆكاری ژیان لەدەستدانی كۆمەلێك لە خەڵكی سڤیل‬ ‫بەتایبەت لە شارە كوردیەكانی رۆژهەاڵت‪ ،‬ئێران هۆكاری تەقینەوەكانی‬ ‫گەڕاندەوە بۆ ئۆپۆزسێۆنەكانی رۆژهەاڵت و دەستی ئەمریكا و ئیسرائیل‪،‬‬ ‫ئەوە تا چەند راستە؟‬ ‫شێرزاد كەمانگەر‪ :‬دیارە ئێستا ئێران ڕووبەڕووی دوو قەیران بۆتەوە‬ ‫لەناوخۆ و دەرەوە‪.‬بەتایبەت لەناو دەستەی بااڵی بەڕێوەبەرایەتی‬ ‫ئێران ناكۆكی زۆر جددیی هەییە‪ .‬سەبارەت بەم تەقینەوانەش تەنیا‬ ‫دەستەمۆكردنی گەلی كوردە لەڕۆژهەاڵتی كوردستان ئیمە وەك پژاك‬ ‫دژی هەر جۆرە كارێكی تیرۆریستین چونكە خەڵكی سڤیل دەبنە ئامانج‪،‬‬ ‫دیارە ئێران بۆ ئەوەی دەستی كراوە بێت لە كوردستان ئێران والتانی‬ ‫دیكە ئیسرائیل بەكاردەهێنێت‪ .‬هەروەها ئێران لەمەشدا دوو پەیام دەدات‬ ‫یەكێكیان بەگەلی كورد ئەویتریش بەدەوڵەتی تورك‪ .‬بە گەلی كورد‬ ‫دەڵێت هەركات بمەوێت تۆ قەتڵ و عام دەكەم بۆ توركیاش دەڵێت منیش‬ ‫لەگەڵ تۆدام بۆ چارەسەرنەكردنی كێشەی كورد‪ .‬ئەمەش لەئەساسدا‬ ‫ناكۆكیە لەنێوان دەسەاڵتی بااڵی ئێران لەم نێوەندەشیدا كوردستانیان‬ ‫كردووە بەمەیدانی یەكالیكردنەوەی ناكۆكیەكانیان بۆ دەسەاڵتدارێیتی‬ ‫خۆیان‪ .‬ئەم كردەوانەش كردەوەیەك نین كەپارتە كوردیەكانی ڕۆژهەاڵت‬ ‫ئەنجامیان دابێت ئەوەندەی ئێمە ئاگاداربین‪ .‬تەنیا بۆ مانەوەی خۆیان‬ ‫لەسەر دەسەاڵت تۆمەت دەخەنە پاڵ پارتە كوردیەكان‬

‫ئیسرائیل‪-‬کورد‪ :‬ئایا بوونی خەباتی چەكداری پژاك تا چەند دەتوانێ‬ ‫لەبەرژەوەندی پالنەكانی ئەمریكا و ئیسرائیلدا بێ لە ئێراندا‪ ،‬بەتایبەت‬ ‫كە لەو ماوەیەدا كە كۆبوونەوەتان هەبووە لەگەل ئەمریكایەكان؟‬ ‫شێرزاد كەمانگەر‪ :‬دەمەوێت لەكۆتایدا پرسیارەكە وەاڵمت بدەمەوە‪.‬‬ ‫لە دوو ساڵی ڕابردوو كە دانیشتن لەنێوان ئێمە و ئەمریكا دروست بوو‬ ‫ئەم دیدارەش نەبۆتە هۆی هاوپەیمانی لەگەڵ ئەمریكا‪ ،‬بەاڵم پێویستە‬ ‫پێناسەی ڕاستی پژاك بزانرێت كەپارتێكی سیاسی جڤاكیە كەهێزی‬ ‫خۆی لەشكری بۆ پاراستنی ڕەوای خۆی هەیە‪ .‬ئێمە تائێستا لەهیچ‬ ‫ڕاگەیەنراوێك شەڕمان لەدژی ئێران ڕانەگەیاندووە‪ ،‬بەڵكو تەنیا خۆمان‬ ‫و گەلمان پاراستووە‪ .‬دیارە هەوڵ بۆ چارەسەری لەڕۆژهەاڵت كوردستان‬ ‫لەزۆر ڕێگەوە هەیە كە تەنیا بەكار هینانی چەك نییە‪ ،‬بەڵكو زۆر خەباتی‬ ‫تر دەكرێت بۆ گۆڕانكاری لەئێران‪ ،‬دەبێت دەوڵەتان جددیی بن بۆ‬ ‫دورپێچكردنی ئێران بەشێوەیەكی جددیی‪ ،‬دیارە لەڕۆژهەاڵتی كوردستان‬ ‫ئەگەر هەنگاوەكانی ئێران لەدژی ڕۆڵەكان بەردەوام بن وەكو ئیعدام‬ ‫ئەشكەنجە‪ ،‬زیندان ئەوا گەلی كورد چاو بەكاروخەباتی ڕابردووی دا‬ ‫دەخشێنێێتەوە و ئێمەش لەم چوارچێوەیەدا هەنگاوی پێویستمان ناوە‬ ‫ئیسرائیل‪-‬کورد‪ :‬كورد و ئیسرائیل چۆن دەتوانن الی یەكتری متمانە‬ ‫دروست بكەن و باوەڕیان بەیەكتری هەبێت؟‬ ‫شێرزادی كەمانگەر‪ :‬لەسەرەتاوە ئاماژەم پێكرد گەلی كورد سوودی‬ ‫لەمێژووی وەرگرتووە كەزۆرجار كراوە بەئامراز لەپێناو بەرژەوەندی خۆی‬ ‫وەكو بەعس و ئێران و توركیا و سوریا دەبێت دەوڵەتان دەست لەم‬ ‫سیاسەتە بەربدەن دیارە گەلی كورد ئەگەر كەسێك بەشێوەی شەفاف‬ ‫بێت لەگەڵیدا‪ ،‬گەلی كوردیش ڕاستگۆ و شەفاف دەبێت‪،‬بەڵكو مێژووی‬ ‫ڕابردوو چیتر گەلی كورد نابێتەوە بەسەربازیی هیچ وواڵتێكی تر‬ ‫ئیسرائیل‪-‬کورد‪ :‬بەڕێز كەمانگەر وەكو دوا پرسیار لەئەگەری وەشاندنی‬ ‫گورزێكی سەربازی لەالیەن ئەمریكاو ئیسرائیلەوە‪ ،‬ئایا ئێران داهاتوودا‬ ‫وەك عێراق و ئەفغانستان ئێوە دەبن بەبەشێك لەپرۆسەكە؟‬ ‫شێرزاد كەمانگەر‪ :‬ئێران نە ئێراقە و نە ئەفغانستان دیارە لەڕووی‬ ‫جوگرافیاوە نەتەوە جیاوازە چونكە بەرفراوانە و فرەنەتەوەشە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لەهەر ئەگەرێكی لەم شێوەیەدا گەلی كوردیش خاوەن ڕۆڵێكی تایبەت‬ ‫دەبێت ‪.‬‬

‫هڤپەیڤین‪ :‬دیاری محەمەد‬ ‫‪diarypress@gmail.com‬‬

‫‪34 Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011‬‬


‫ئەحمەدی نژاد لەگەل رۆژنامەنووسێكی ئیسرائیلی وێنە دەگرێت‬

‫ئەحمەدی نژاد «لەژێرچاوەوە تماشایەكی كردم»‬ ‫ئەحمەدی نژاد زۆر حەزی لێیە لە ناو خەڵكدا سەرنجراكێش بێت‪ ،‬كاتێك پەیامنێرە ئیسرائیلییەكە لێی نزیك بووەوە و‬ ‫پێگوت دەتوانم لەگەل سەرۆك كۆماری ئێران وێنەیەك بگرم‪،‬ئەحمەدی نژاد پێشوازی لێكردو بە گەرمی دەستی گۆشی‬ ‫و لە تەنیشت یەكتری راوەستان و وێنەگرەكانیش بە تیشكی فالشەكان ئەو جێگاییەیان كردە ئامانج‪،‬بەاڵم ئەحمەدی‬ ‫نژاد نەیدەزانی كە لەگەل رۆژنامەنووسێكی ئیسرائیلی وێنە دەگرێت‪،‬ئەوكاتەی كە وێنەگرەكان كامێرەكانیان ئاماددە‬ ‫دەكرد‪ ،‬بۆ وێنەگرتن ئەوان خەرێكی قسەكردن بوون‪،‬تەنانەت ئەوكەسانەی لەگەل ئەحمەدی نژاد دا بوون گویان لە‬ ‫پێكەنینی ئەوان بوو‪ ،‬بە بێ ئەوەی كەس بزانێت چ باسە؟ لەوانەییە لەبەر بەخێرهاتن یا پێشوازیكردنەكە بووبێت‪.‬‬ ‫كاتێك كاری وێنەگرتن تەواو بوو پەیامنێرە ئیسرائیلییەكە ناسنامەی خۆی بۆ ئاشكرا كرد و گووتی كە ئیسرائیلییە و‬ ‫لەالیەن رۆژنامەییەكی ئەو وەاڵتەو نێردراوە بۆ بەشدارێكردن لە كۆنفرانسی سەرانی ئیكۆ لە ئیستانبووڵ‪،‬بەداخەوە‬ ‫كامێرەكان كۆژابوونەوە تا بزانین هەڵوێستی ئەحمەدی نژاد چییە‪.‬‬

‫‪Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011 35‬‬


‫ئیسرائیل ‪ -‬کورد‬

‫رۆژنامەنووسە ئیسرائیلییەكە باڵیۆزیش بوو‬ ‫باس لە هەواڵنێرێكی لێهاتوو و سەركەوتوو‬ ‫ئیسرائیلییە كە لە رابردویشدا دوو جار سەردانی‬ ‫ئێرانی كردوە و تەنات لە باكوورەوە بۆ باشوور‬ ‫و لە رۆژهەالتەوە بۆ رۆژئ��اوا بە ماتۆر گەڕاوە‬ ‫هەندێك راپۆرتی سەرنجڕاكێشی لە رۆژنامەی»‬ ‫یدیعوت ئەعرنۆتدا «(‪)Yedi-ot Aharonot‬‬ ‫باڵو كردوەتەوە‪ ،‬كە لە ئیسرائیلدا خوێنەرێكی‬ ‫زۆری بۆ الی خۆی راكێشابوو‪ .‬ئەم رۆژنامە نووسە‬ ‫ناوی بۆعز بیسمۆت (‪)Boaz Bismouth‬‬ ‫و خ��اوەن��ی رەگ��ەزن��ام��ەی فەرانسییە و بە‬ ‫پاسپۆرتی فەرەنسی سەردانی ئێرانی كردبوو‪.‬‬ ‫بۆعز سەردەمانێك باڵیۆزی ئیسرائیل بووە لە‬ ‫واڵتی مۆریتانییا كە والتێكی مۆسڵمان نشینە‪،‬بەاڵم هاوكاری و‬ ‫یارمەتییەكانی ئێران و هەندێك واڵتی ئیسالمی بەو واڵتە بوو هۆی‬ ‫تێكچۆنی پەێوەندییەكانی هەردوو ال و الیەنە توندڕەوەكانی عەرەب و‬ ‫ئێسالمییەكان یارمەتی و پشتیبانی گرۆپەتندڕەوەكانی ئەو واڵتەیان‬ ‫دەكرد‪.‬بیسمۆت ماوەییەكە لە رۆژنامەی هیۆم (ישראל היום‬ ‫‪ ) Yisrael Hayom‬كاردەكات‪،‬ئەم رۆژنامەییە بیسمۆتی بۆ‬ ‫بەشداریكردن لە كۆنفرانسی سەرانی وەاڵتانی ئیكۆ بۆ ئیستانبوول‬ ‫ناردبوو‪.‬ئیكۆ رێكخراوێكی ئابووری بۆ گەشەپێدانی پەیوەندی ئابووری‬ ‫كە لە سەردەمی حكومەتی پێشووی ئیران بە هاوكاری ئەمریكا‬ ‫دام��ەزراوە و ئەمڕۆ جگە لە ئێران‪،‬توركیا‪،‬پاكستان كە شەرێكی‬ ‫سەرەكین لەو رێكخراوەدا‪ ،‬حەوت واڵتی دیكە بە تایبەت ئەفغانستان‬ ‫و چەند واڵت��ی تر ئەندامی ئەو رێكخراوەیەن‪،‬لەم كۆنفرانسەدا‬ ‫ژمارەییەكی زۆر پەیامنێری ناوچەكەو جیهانی بەمەبەستی ئاماددە‬ ‫كردنی راپۆرت بەشداریانكرد بوو‪،‬بەتایبەت بااڵی بەرزی بیسمۆرت‬ ‫وەك پەیامنێرێكی ئیسرائیلی سەرنجی راكێش بوو‪.‬‬ ‫رۆژی هەینی ‪ 24‬دیسمبەر لە رۆژنامەكەی خۆیدا نووسی كە‬ ‫وەك رۆژنامەنووسێك مافی خۆیەتیەتی لەسەرچاوەكانی هەواڵ‬ ‫نزیك بێت‪ ،‬هەستی بەوە كرد كە ئەحمەدی نژادیش یەكێك لەو‬ ‫كەسانەییە كە لە پێشەوەی ئەواننەییە سەرنجڕاكێش بێت بۆیە لێی‬ ‫نزیك بوومەوە بە زمانی ئینگلیزی پێمگوت پێمخۆشە وێنەیەك بە‬ ‫دیاری بگرێن ئەحمەدی نژادیش قەبووڵیكرد‪ ،‬بۆیە لە تەنیش یەكتر‬ ‫راوەستان بۆ وێنەگرتن‪ ،‬بیسمۆت كاتی وێنەگرتن پێناسەی رۆژنامە‬ ‫نووسییەكەی بە سنگییەوەبوو ئەگەر كەسێك سەرنجی دابایە ناوو‬ ‫ناوی رۆژنامەكەی بە پیتی ئینگلیزی نووسرابوو‪.‬‬ ‫بیسمۆت لە رۆژنامەكەیدا دەنووسێت رۆژی پێنج شەممە سەرلە‬ ‫بەیانییەكی زوو خۆی دەگەێنیتە ئەو هۆتێلەی كە ئەحمەدی نژاد‬

‫لەو سەفەری بۆ توركیا و بەشداری لە كۆبوونەوەی سااڵنەی واڵتانی‬ ‫ئیكۆ تێدایە و ژمارەییەكی زۆر لە وەفدیی ئێرانی خەریكی خۆاردنی‬ ‫نانی بەیانین و لێینا نزیك دەبێتەوە و بە یەكێك لە دیپلۆماتەكان‬ ‫دەڵێت»خاویاری ئێرانی دەخ��ون» ئەویش بە پێكەنینەوە بی‬ ‫ئەوی هیچ قسەیەك بكات‪،‬دواتر بیسمۆت دەپرسێت كۆنفرانسی‬ ‫رۆژنامەنووسی ئەحمەدی نژاد كی دەست پێدەكات‪ ،‬واڵمی دەدەنەوە‬ ‫كە كاتژمێر شەشی ئێوارە‪.‬‬ ‫رۆژنامەنووسە ئیسرائیلییەكە دوو جار سەردانی ئێرانی كردووە‬ ‫بیسمۆت كە فەرەنسی زمانەو رەگەزنامەی فەرەنسی هەیە دوای‬ ‫دووجار سەردان بۆ ئێران شارەزاییەكی تەواوە لە سەر كولتووری‬ ‫ئێرانی هەیە‪.‬‬ ‫بیسمۆت دەنووسێت كاتێك ئەحمەدی نژاد بە مەبەستی وێنەگرتن‬ ‫لەگەڵ سەرانی واڵتانی دیكەهاتە ناو هۆڵی كۆنفرانسەكە لێی نزیك‬ ‫بوومەوە وبە زمانی ئینگلیزی پێم گ��وت‪ ،‬كە دەم��ەوی پێكەوە‬ ‫وێنەكی تایبەت بۆ یادەوەری بگرین‪،‬لەو كاتەدا لە ئەحمەدی نژاد‬ ‫دەپرسێت»چ ئیشێكت بە سەركۆزی هەیە» ئەحمەدی نژادیش دەڵی‬ ‫كە» بە سەرۆك كۆماری فەرانسە هیچ ئیشێكم نییە» تەنانەت ئیشم‬ ‫بەهیچ كەسی تریش نییە‪ ،‬بە راستی لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا‪.‬‬ ‫بیسمۆت لە درێژەی بابەتەكەیدا دەنووسێت» دوابەدوای كۆنفرانسە‬ ‫رۆژنامەنووسییەكەی ئەحمەدی نژاد دوبارە لە ئەحمەدی نژاد نزیك‬ ‫بوومەوە وپرسیم» دەگەڕێتەوە بۆ تاران» ئەحمەدی نژاد واڵمی ئەرێ‬ ‫داوەو پێمگوت»منیش دەگەڕێمەوە بۆ تەلئەبیب ئاماژەم پێكرد كە‬ ‫«من پەیامنێری رۆژنامەیەكی ئیسرائیلیم و دەكرێت ئیسرائیلی بیت‬ ‫و هەمیش فەرانسی و لە رۆژنامەییەكی ئیسرائیلیشدا كار بكەی»‪.‬‬ ‫لە ژێرچاوەوە تماشاییەكی كردم و منیش پرسیارم كرد كە «ئایا بۆ‬ ‫خوێنەرانی رۆژنامەكەمان پەیامێكت هەیە» ئەحمەدی نژاد گوتی «‬

‫‪36 Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011‬‬


‫ئێران خۆازیاری ئاشتی و دادپەروەرییە» بیسمۆت دەنووسێت كە‬ ‫ئەم قسەییەم زۆر پێ گرنگ بوو و وەك سوپاس دەستێكم بە پشتی‬ ‫ئەحمەدی نژادا هێنا كە گاردی ئیسكۆرتەكانی هیچ هەڵوێستێكیان‬ ‫نەگرت‪.‬بۆعەز بیسمۆت بە ئێران و ئێرانییەكان ئاشناییەكی تەواوی‬ ‫هەبوو كە لە ساڵی ‪ 1993‬بە مۆتۆڕێكی مۆدێرن و بەهێز وەك‬ ‫تۆریست سەرانسەری ئێران گەڕابوو و راپۆرتگەلێكی زیادی لە سەر‬ ‫بیرەوەریەكانی و سەفەرەكەی خۆی لە رۆژنامەكانی ئیسرائیلدا‬ ‫باڵوكردەوەتەوە‪.‬بیسمۆت كە خۆی بە دوای كێشەدا دەگەری‪،‬ساڵی‬ ‫‪ 1998‬سەر لە نوێ گەڕایەوە ئێران‪،‬كە ئەو كات محەمەد خاتەمی وەك‬ ‫سەرۆك كۆماری ئێران سەردانی فەرانسەی كردبوو چاوپێكەوتنێكی‬ ‫لەگەڵ ئەنجام دابوو و رۆژێك دواتر لە رۆژنامەكانی ئیسرائیلیدا باڵوی‬ ‫كردبووە‪ ،‬ئەم جارەش هەمان پالنی بۆ ئەحمەدی نژاد دانابوو كە‬ ‫وێنەی لەگەڵ بگری و قسەی لەگەڵ بكات‪.‬‬ ‫ئا‪ :‬ئیسرائیل‪-‬كورد‬

‫گه‌النی ئێران بوونه‌ته‌‬ ‫قوربانی سیاسه‌تی‬ ‫ئه‌تۆمیی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد‬

‫‪Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011 37‬‬


‫ئیسرائیل ‪ -‬کورد‬

‫ئێران رێگە نادات كێشەی فەلەستین چارەسەر بكرێت‬ ‫خاكی پیرۆز‪ ،‬خاكی پڕ كیشە‪ ،‬خاكەپڕلەمێژووی‪ ،‬مێژووی خاكە‬ ‫پڕ كێشە‪ ،‬هەمووی ئەمانە ناونیشانن و دەتوانین بەو خاكەی بڵێن‬ ‫كە كەوتۆتە رۆژهەاڵتی دەریای سپی و ناوەراست و رۆژئاوای ئۆردن‪،‬‬ ‫واتە فەلەستین‪ ،‬بەبۆچوونی عەرەب و زۆربەی موسڵمانانی جیهانیش‬ ‫خاكێكی عەرەبی و ئیسالمی داگیر كراوە‪ ،‬بە بۆچوونی جوولەكەكانیش‬ ‫خاكێكی هەڵبژێردراوە بۆ گەلێكی هەڵبژێردراو‪ ،‬زۆربەی سەرچاوە‬ ‫مێژووییەكانیش ئامازە بەوە دەكەن كە كەنعانییەكان یەكەم كەس‬ ‫بوون كە لەم خاكەدا نیشتەجێ بوون نەوەكانیشیان ئیسرائیلی‬ ‫ئیستایە‪،‬زۆربەی سەرچاوە مێژووییەكانیش ئاماژە بەوە دەكەن‬ ‫كە لەسەرەتای فتوحاتەكانی ئێسالم و گەیشتنی پەیامی ئێسالم‪،‬‬ ‫موسڵمان و جوولەكەكان بەئاشتی تەبایی و برایەتی پێكەوە ژیاون‪،‬‬ ‫بگرە لە نێواندا ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەبووە‪ ،‬گرنگ ئەوەییە لە‬ ‫مێژوونیشاندەدات كە ئەم ناوچەیە كێشەی لێ نەبڕاوە و بەدەیان‬ ‫شەڕی گەورە و بچووكی بەخۆیەوە بینیوە‪ ،‬رەنگە ئەگەر بمانهەوێت‬ ‫بچینە بنج و بنەوانی كێشەكە و لێی بكۆڵینەوە كێ خاوەنە و كێ‬ ‫داگیركار‪ ،‬كورد گوتەنی ئەم هەویرە ئاوی زۆری دەوێت‪ ،‬بەاڵم ئەوەی‬ ‫دەمانهەوێ تیشكی بخەینە سەر پرۆسەی ئاشتیە لە نێوان عەرەب و‬ ‫جوولەكەكانە كە ساڵەهایە بەڕێوەیە ناگاتە ئامانج‪ ،‬بەبڕوای زۆرێكیش‬ ‫لە شارەزایانی رۆژهەالتی ناوین هەر ناگاتە ئامانج و بەر لەدەست‬

‫پێكردنی دانوستانەكان ئەنجامە ئەرێنیەكەی دیارە‪،‬‬ ‫تائێستاش چەندین جار وەك كێشەیەكی جیهانی هەوڵی بۆ دراوە تا‬ ‫رێگا چارەیەكی گونجاوی بۆ بدۆزرێتەوە و پرۆسەی ئاشتی رۆژهەالتی‬ ‫ناوین سەر بگرێت و بۆ یەكجاری كێشە لە ناوچەكە ببڕێتەوە‪ ،‬لەنێوان‬ ‫عەرەب و ئیسرائیلیەكانیش چەندین رێككەوتن و هاوپەیمانی رێكخراوە‬ ‫و واژوو كراوە لەوانە‪:‬‬ ‫پەیماننامەی (كامب دێڤد ) لە ‪ 17‬سبتێمبەری ‪ 1978‬كە لە نێوان‬ ‫( ئەنور سادات ) سەرۆكی میسر و (مناحم بێگن ) سەرۆك وەزیرانی‬ ‫ئەوسای ئیسرائیل لەژێر چاودێری (جیمی كارتر ) ی سەرۆكی‬ ‫پێشووی ویالیەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە كامب دێڤد مۆركرا‪،‬‬ ‫بەپێی ناورۆكی ئەم پەیماننامەییە میسر یەكەم واڵتی عەرەبی كە‬ ‫دان بە ئیسرائیلدا نا‪ ،‬وەك كاردانەوەیەكیش كۆمكاری عەرەبی بۆ‬ ‫ماوەی دە ساڵ ‪ 1989-1979‬میسری لە ئەندامیەتی كۆمكاری عەرەبی‬ ‫دەركرد ‪.‬‬ ‫رێككەوتنی ئۆسلۆ بە یەكەم رێككەوتنی راستەوخۆی نێوان‬ ‫فەلەستین و ئیسرائیل دادەنرێ كە لە ‪ 13‬سپتێمبەری ‪ 1993‬لەژێر‬ ‫چاودێری سەرۆك كلنتۆن‪ ،‬لەالیەن شمعون پێرێز وەزیری دەرەوەی‬ ‫ئیسرائیل و مەحموود عەباس لە واشنتۆن مۆركرا‪ ،‬هەرچەندە‬ ‫رێككەوتنەكە لە واشنگتۆن مۆركرا‪ ،‬بەاڵم بە ئۆسلۆ ناونرا چونكە‬

‫‪38 Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011‬‬


‫سه‌رۆکی حه‌ماس سوپاسی یارمه‌تییه‌کانی ئێران ده‌کات‬

‫چەندین واڵتی بەناو ئیسالم خۆیان خزاندوەتە ناو هاوكێشەكان و خۆیان بە‬ ‫خودانی دۆزەكە دەزانن‬ ‫پێشتر چاوپێككەوتنە نهێنیەكان لەنێوان فەلەستینی و ئیسرائیلیەكان‬ ‫لە شاری ئۆسلۆی ‪-‬نەۆروێژ ئەنجام درابوون ‪ .‬وەك ئاماددە كاریەك‬ ‫بۆ گرێدانی كۆنگرەی ( مادرید ) لە ‪ 1991‬رێككەوتننامەی ئۆسلۆ‬ ‫یەكێك بوو لە ئەنجامەكانی كۆنگرەی مادرید‪ .‬لەئەنجامەكانی ئەم‬ ‫رێككەوتننامەیەدا دەمەزراندنی دەسەالتداری فەلەستینی بە یاسادانان‬ ‫و جێبەجێ كردن و لەبەرامبەریشدا رێخراوی رزگاری خوازی فەلەستینی‬ ‫دان بەئیسرائیل بنێ و چەندین بەندی تری گرنگی تێدابوو لەكۆتایشدا‬ ‫هەندێ الیەنی فەلەستینی هەموو بەندەكانیان جێبەجێ نەكرد و لە‬ ‫ئاكامیشدا سەركەوتنی بەدەست نەهێنا‬ ‫لوتكەی كامب دێڤد لە ت��ەم��ووزی ساڵی ‪ 2000‬لە ویالیەتە‬ ‫یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەژێر چاودێری سەرۆك كلنتون لەنێوان (‬ ‫ئەیهود باراك ) سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و ( یاسر عەرفات )‬ ‫سەرۆكی دەسەالتداریەتی فەلەستینی بەسترا‪ ،‬بۆماوی دوو هەفتە‬ ‫بەردەوام بوو بەاڵم لە كۆتایدا شكستی هێنا و لەئەنجامدا سەرۆكی‬ ‫دەسەاڵتداری فەلەستینی ( یاسر عەرفات ) تۆمەتبار كرا كە بۆ تە‬ ‫هۆی شكست هێنانی لوتكە دوو قۆڵی راستەو خۆكە ‪.‬‬ ‫جگە لەم هەواڵنەی كە باسمان كرد بەدەیان هەوڵی تر لە الیەن‬ ‫ئەمریكیەكان و ئەوروپیەكان و روسیەكانیەوە دراوە بۆ ئەوەی ئەم‬ ‫كێشە مێژوویە بەئاكام بگات و هەر دوو گەلی جوو و فەلەستینی‬ ‫بەئاشتی ئارامی لەگەل یەكتر بژین ‪.‬‬ ‫لەگەڵ درێژ بوونەوەی ماوەی كێشەكان لە نێوان فەلەستین و‬ ‫ئیسرائیلیەكان بەدەیان گۆڕانكاری بەسەر هاوكێشە سیاسیەكانی‬ ‫رۆژهەالتی ناوەڕاستدا هاتووە‪ ،‬چەندین واڵتی بەناو ئیسالم خۆیان‬ ‫خزاندوەتە ناو هاوكێشەكان و خۆیان بە خودانی دۆزەكە دەزانن و‬ ‫چەندین پالنی نەگریس دادەرێژن بۆ ئەوەی بارودۆخەكە بەرەو ئالۆزتر‬

‫‪Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011 39‬‬

‫بڕوات و دوبەركی لە نێوان هەردوو ال بەرەو خراپتر بڕوات ‪.‬‬ ‫یەكیك لەو هۆكارانەش كە بارودۆخی ناوچەكەی ئالۆزتر كردووە‬ ‫جیابوونەوەی كەرتی غەززەییە لە كەرتی رۆژئاواو و داسەاڵتداریەتی‬ ‫حەماس لە كەرتەكە‪ ،‬كە وای��ك��ردووە هەرگیز ی��ەك گوتاری لە‬ ‫دەسەاڵتداری فەلەستینی دا نەبێت‪ ،‬بێ گومان دەست لە پشت دانی‬ ‫ئێران و توركیا و هەندێ لە واڵتە عەرەبیەكانیش بۆ بزووتنەوەی‬ ‫حەماس زیاتر هاندەرن بۆ ئەوەی بەهیچ شێوەیەك دانوستاندنەكان‬ ‫لەگەڵ الیەنی ئیسرائیلی بەئاكام نەگات و هەرگیزیش بەئاكام نەگات‬ ‫تارۆژگاری ئەمڕۆش وەك یەكێك ئاڵۆزترین سەختترین كێشەكانی‬ ‫جیهان بمێنێتەوە‪ ،‬لەدواین داواكاریشدامحمود عباسی سەرۆكی‬ ‫دەسەاڵتداری فەلەستینی لە ‪ 2011/ 1/ 6‬داوای لە یەكێتی ئەوروپا‬ ‫كرد هەوڵەكانیان بخەنە گەڕ بۆ بوژانەوەی پرۆسەی ئاشتی لە نێوان‬ ‫هەردووال‪.‬‬ ‫لەڕاستیدا لەو چەند سااڵنەی دوایدا گەورە لێكۆڵەوەرانی ئەوروپا و‬


‫ئیسرائیل ‪ -‬کورد‬

‫هەروەها روسیاش گەیشتنە ئەو بڕواییەی كە چارەسەركردنی كێشەی‬ ‫نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل بۆتە كارێكی مەحاڵ! ئەو بیرمەندانە‬ ‫هۆكاری ئەو بێئومێدییەیان بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە‪ ،‬تا واڵتانیكی وەك‬ ‫ئێران دەست بخەنە گەردنی فەڵەستینییەكان ئەوا كێشەكە كۆتایی‬ ‫نایەت‪ ،‬دەوڵەتی شیعە مەزهەب بۆ زاڵ بوونی هەژموونی ئیسالمی‬ ‫شیعە خۆی كردوە بە سوپەر پاوەری میدڵ ئیستا‪ ،‬سااڵنە بەملیۆنەها‬ ‫دۆالر بۆ گرۆپە تێكدەر و تیرۆرستەكانی وەك حەماس دەبەخشێت‬ ‫تا لەو نێوەندەدا ئارامی و ئۆقرەییی هاواڵتیان تێك بدات و پرۆسەی‬ ‫ئاشتەوایی پەك بخات‪.‬‬ ‫ئێستا لێكۆڵەوەران گەیشتوونە ئەو بڕواییەی هەتا دەوڵەتی ئێران‬ ‫لە گۆڕەپانەكەدا بمێنێت چارەسەری كێشەی فەڵەستین و ئیسرائیل‬ ‫بەكۆتا ناییەت‪.‬‬

‫بەدەیان هەوڵی تر لە الیەن‬ ‫ئەمریكیەكان و ئەوروپیەكان و‬ ‫روسیەكانیەوە دراوە‬

‫ئا‪ :‬بارزان ئیبراهیم‬ ‫‪barzann@live.com‬‬

‫‪40 Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011‬‬


‫ئەرەكە سەختەكەی مۆساد لە ئێستادا‪:‬‬ ‫«ئەمریكا و ئیسرائیل سەبارەت بە بەرنامەی‬ ‫ئەتۆمیی ئێران یەك هەڵوێستیان هەیە»‬ ‫لەگەڵ تەواو بوونی دوورانی خزمەتی میر داگان(‪ )Meir Dagan‬لە پۆستی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری دەرەوەی‬ ‫ئیسرائیل (‪ )Mossad‬راگەیاندنە گشتییەكان دوای دەست خۆشی و قەدر دانی لە دەسكەوتەكانی میر داگان سەرۆكی‬ ‫پێشووی دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ئیسرائیلدا‪،‬ئاماژەیان بە دەست بەكار بوونی تامیر پاردۆ (‪ )Tamir Pardo‬كرد‬ ‫كە چ گۆڕانكارییەك لە مۆساد دا روودەدات‪.‬‬ ‫یەكێك لەو پرسیارانەی كە باسی لێەوەكراوە ئەوەییە كە تامیرپاردۆ‬ ‫بەرامبەر بە بەرنامە ناوەكییەكەی ئێران و حیزبوڵالی لوبنان و حكومەتی‬ ‫سوریا و رێكخراوی تیرۆریستی حەماس چە رێگا چارەیەك دەگرێتە بەر‪.‬‬ ‫راگەیاندنە گشتیەكانی ئیسرائیل باس لەوە دەك��ەن كە دەزگای‬ ‫هەواڵگری دەرەوەی ئیسرائیل (مۆساد) لە قۆناغی سەرۆكایەتی میر‬ ‫داگان دا‪،‬لە زۆر الیەنەوە سەركەوتوو بووە‪،‬بەتایبەتی ئێران و بەرنامەی‬ ‫ناوەكیەكەی كە لە زۆر رووی��ەوە ئەورۆ وەك گەورەترین هەرەشە بۆ‬

‫‪Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011 41‬‬

‫سەر ئیسرائیل سەیر دەكریت‪ ،‬ئەگەر ئێران بتوانی لە دروستكردنی‬ ‫بۆمبی ئەتۆمیدا سەركەوتوو بی‪ ،‬رۆلێ مۆساد لە كۆكردنەوەی زانیاری‬ ‫لەسەر بەرنامەی ناوەكی ئێران و پێشگرتن لە بەرنامە ناوەكییەكەی‬ ‫ئێران لە رێگەی دروستكردنی فشاری ئابووری و سیاسی بوو‪،‬كە ئەوەش‬ ‫ستراتیژی سەرەكی ئەو پێنج ساڵەی سەرۆكایەتی میر داگان بوو‪.‬‬ ‫بەرنامەی ناوەكی و چاوەدێری ئێران لە ناوچەكدا گرنگترین پرۆژەی‬ ‫میر داگان بوون‪:‬‬


‫ئیسرائیل ‪ -‬کورد‬ ‫پێدانی چل هەزار موشك و راكێتی‬ ‫دوور هاوێژ لەالیەن ئێرانەوە بە‬ ‫حەماس و حیزبوولاڵ كە دوو رێكخراوی‬ ‫تیرۆریستن جیگای مەترسیە‬

‫ئایا هێرشی سەربازی بۆ سەر بنكە ناوەكییەكانی ئێران واڵمدەرە‪:‬‬ ‫ئیسرائیلییەكان زۆر بە باشی دەزانن كە‪ ،‬ئەگەر هێرش بكەنە سەر‬ ‫بنكە ناوەكییەكانی ئێران ئەوە كۆماری ئێسالمی ئێران الیەنگرەكانی‬ ‫خۆی لە ناوچەكە بەكاردێنێت كە بە توپ و موشەك هێرش بكەنە سەر‬ ‫ئیسرائیل‪ ،‬لە چەند ساڵی رابردوودا ئیسرائیل رووبەرووی چەندین هێرشی‬ ‫بەو شێوەیەی بووتەوە‪ ،‬كە لەالیەن گرۆپە توندڕەوەكانی وەك حیزبوولاڵ‬ ‫و حەماسەوە ئەنجامدراوە‪ ،‬هەرچەندە حكومەتی سوریە بەرژەوەندی‬ ‫خۆی رچاوە دەكات و رەنگە لە كاتی هێرش بۆ سەر ئیسرائیل هاوكاری‬ ‫ئێران بكات‪ ،‬بەاڵم ئیسرائیل ئەویشی لەبەرچاوگرتووە و ئامادەكاری هەر‬

‫میر داگان‪ ،‬سه‌رۆکی پێشووی مۆساد‬

‫میر داگان لە لێدوانەكانیدا بۆ كاناڵەكانی راگەیاندن ئاماژەی بەوە‬ ‫كردوە‪ ،‬كە كۆماری ئێسالمی ئێران ئێستا ‪ 4‬تا ‪ 5‬ساڵ كاتی پێویستە‬ ‫بۆ ئەوەی بتوانێت یەكەم بۆمبی ئەتۆمی خۆی دروست بكات‪،‬هەرچەندە‬ ‫الیەنە ئەمریكییەكان باسیان لەوە كردووە كە بەرنامە ناوەكییەكەی ئێران‬ ‫لە قۆناغی تەواو بونیدایە بۆ بە دەست هێنانی یەكەم چەكی ئەتۆمی‪.‬‬ ‫ئاژانسە هەواڵنێرەكانی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەكەن كە گرنگترین‬ ‫مەسەلی تامیرپاردۆ لە سەرەتای دەست بەكار بوونیدا وەك سەرۆكی‬ ‫تازەی مۆساد‪ ،‬بەرەنگار بوونەوەی بەرنامەی ناوەكییەكەی ئێرانە‪،‬‬ ‫هەروەها كێشەی نیوان ئیسرائیل و سوریا‪ .‬میر داگان لە ماوەی ‪ 8‬ساڵ‬ ‫خزمەتی لە پۆستەكەی بۆەتە هۆی بە هێز بوونی دەزگای هەواڵگری‬ ‫مۆساد و بە كەسێكی خیاڵی ناوزەدكراوە‪،‬ئەو كەسەی جێگای دەگرێتەوە‬ ‫چ بەرنامەییەكی هەیە بۆ ئێران و سووریا و حەماس و حیزبوولاڵ كە‬ ‫بەردەوام هەرەشەن لەسەر ئاسایشی ئیسرائیل؟‬ ‫لەسەردەمی ئارێل شارۆن سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل‪،‬بڕیاردرا‬ ‫كە هەموو دەزگا ئەمنییەكانی واڵتەكەی دەبی بە وەردی چاودێری تاران‬ ‫بكەن‪،‬كە ئەم سیاسەتە دواتر لە الیەن هەریەك لە ئیهود ئۆلمیر و‬ ‫بنیامین نەتانیاهۆ پێرەوكرا‪.‬‬ ‫بە پێی ئاژانسەكانی هەواڵنێری ئیسرائیل (مێر داگان) لەو بڕوایە دا‬ ‫بوو‪ ،‬كە بە گوشارە نێودوڵەتییەكان وەك گەماروی ئابووری‪،‬بەرگری لە‬ ‫بەدەستهێنانی كەرستە و یەدەگی تایبەت بە بەرنامە ناوكیی و هەروەها‬ ‫لە رێگەی بەرنامەگەلێكی كامپیۆتری دەكرێ برنامە ناوەكییەكەی ئێران‬ ‫بەرەو قەیران برێت و رووب��ەرووی كێشەی بكاتەوە و بەم شێوەیش‬ ‫پێویست بە بەكارهێنانی هێزی سەربازی ناكات و بەكار هێنانی هێزی‬ ‫سەربازی دەبێت هۆی زەرەر و زیانێكی زۆرتر لەو قۆناغەدا بۆ ئیسرائیل‪.‬‬

‫جۆرە هێرشێكی چوار قۆڵییە كە ئەگەر لەالیەن ئێران و سوریا و لوبنان‬ ‫و كەرتی غەزەوە بكرێتە سەری‪.‬‬ ‫شارەزایانی سەربازی ئاماژە بەوەدەكەن كە پێدانی ‪ 40‬هەزار موشك‬ ‫و راكێتی دوور هاوێژ لەالیەن ئێرانەوە بە حەماس و حیزبوولاڵ كە دوو‬ ‫رێكخراوی تیرۆریستن جیگای مەترسیە و ئەوەش دەبێتە هۆكاری بەهێز‬ ‫بوونی ئەو گروپانە و ئیسرائیلیش ناتوانێت ئەوە لەبەر چاونگرێت و هیچ‬ ‫هەلوێستی نەبی‪.‬‬ ‫لەالیەكی دیكەیشەوە پسپۆرانی بواری سەربازی ئیسرائیل دەڵێن‪،‬‬ ‫كە ژم��ارەی بنكە ناوەكییە ژێر زەمینیەكانی ئێران‪،‬كە سەقفێكی‬ ‫بە جیمەنتووی قایم دروستكراوە پێناچێت بە هێرشی فرۆكە لە ناو‬ ‫بچن‪،‬راستییەكی دیكەیش كە دەبێت لەبەر چاو بێ ئەوەییە كە بە‬ ‫لەناوبردنی گارگەكانی ئەتۆمیی ئێران لەوانەییە كۆماری ئیسالمی بۆ‬ ‫ماوەی چەند ساڵێك دوا بخات لە گەویشتن بە بۆمبی ئەتۆمی‪ ،‬لەم‬ ‫بارەییەوە دەبێت رێگاچارەییەكی دیكە بگرنە بەر كە توناییەكانی‬ ‫كۆماری ئیسالمی لە بواری بەرنامەی ناوەكیی بە تەواوی لە ناوبەرن‪،‬یان‬ ‫ئەوی ئەو حكومەتە بگۆڕدرێت و حكومەتێكی دیكە دەستەاڵت بگرێتە‬ ‫دەستەوە‪ ،‬كە بەراستی بەدوای بەرژەوەندی خەڵكی ئێرانەوە بێت و‬

‫‪42 Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011‬‬


‫تامیرپاردۆ‪ ،‬سه‌رۆکی ئێستای مۆساد‬

‫بەرنامە ناوەكییەكانی وەاڵ نێت‪ .‬بە پێچەوانەی بیرو رای ئیسرائیلییەكان‬ ‫ئەمریكییەكان سەبارەت بە واڵمی ئەم پرسیارە كە ئێران چە كاتێك‬ ‫دەبێتە خاون چەكی ناوەكی‪،‬هەر دووال سەبارەت بە مەترسی بۆمبی‬ ‫ئەتۆمیی ئێران یك بۆچوونیان هەیە‪ ،‬ئەویش ئەوەیە كە دەبێت پێشی‬ ‫پێ بگرن‪.‬‬ ‫سەرۆكی نوێی مۆساد و رێگا چارەی گونجاو‪:‬‬ ‫دەزگاكانی راگەیاندنی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەكەن‪،‬كە ئەگەر بڕیارە‬ ‫رێوشێوێنی سەربازی رەچاو بكرێت ئەوا ئەو ئەركە دەكەوێتە ئەستووی‬ ‫ئەمریكییەكان چۆنكە باشتر و ئاسانتر دەتوانن ئەو كاری ئەنجام بدەن‬ ‫و سوپای ئەمریكا نە تەنیا لە رووی سەربازییەوە چەند بەرامبەری‬ ‫ئیسرائیل بە هێزترە‪،‬بەڵكو بوونی لە كەنداوی فارس و ئەفغانستان و‬ ‫عێراق كە هاو سنوورن لەگەڵ ئێران ئەو مەجالە زیاتر بۆ ئەمریكییەكان‬ ‫خۆشتر دەكات تا بۆ ئیسرائیل‪،‬بەاڵم چاوەدێران لەو بڕوایە دان كە‬ ‫سەرۆك ئۆباما بە هۆی كێشە ناوخۆییەكان و نێودوڵەتییەكانی ئەمرێكاوە‬ ‫لەو قۆناغەدا زیاتر قورسایی دەخاتە سەر رێگە چارەسەری ئاشتی و‬ ‫بە دانوستان و گەمارۆكانی سەر ئێران لە هەولێ راگرتنی بەرنامەی‬ ‫ناوەكیی ئێران دان و ئەوەش هۆكارەكەی دەگەرێتەوە بۆ ئەوی كە لە‬ ‫كاتی ئێستادا ئەمریكا ناخۆازی مەیدانێكی دیكەی شەر لە رۆژهەاڵتی‬ ‫ناوەراست دورست بكات‪.‬‬ ‫لە الیەكی ترەوە حكومەتی ئیسرائیل رەخنەی هەیە لەسەر شێوازی‬ ‫ئێستای بەرەنگار بوونەوی بەرنامەی ناوەكیی ئێران لە الیەن ئەمریكاوە‬ ‫و ئیسرائیلیەكان باسی ئەوە دەكەن كە نابێ ئەمریكا لەبەر بەرژەوەندییە‬ ‫گشتیەكانی خۆی‪ ،‬ئەو مەترسیانی كە بوونی ئیسرائیل لە ناوچەكەدا‬ ‫دەخنە مەترسییەوە لە بەرچاو نەگرێت‪.‬بۆیە هەركات بەرژەوەندی گشتی‬ ‫و ئاسایشی ئیسرائیل كەوتە خەتەرەوە دەبێت قۆڵی بۆ هەڵكات و بێتە‬ ‫مەیدانەوە‪،‬بەتایبەتی ئەو هێرشانەی كە لەالیەن سەرۆك كۆماری ئێرانەوە‬ ‫دەكرێتە سەر ئیسرائیل و مەترسی گروپە تیرۆریستیەكانی حیزبوڵاڵ و‬

‫حەماسیش یان لە بەرچاوە كە لە كاتی میر داگاندا چەندین جار هێرشیان‬ ‫كردۆتە سەر ئیسرائیل بە شێوەیەكی نەهێنی‪ .‬ئیسرائیل سەبارەت بە ئەو‬ ‫فۆزاییەی كە ماوەیەك لەمەوبەر لە راگەیاندنەكاندا بە تایبەتی میدیای‬ ‫عەرەب هیچ هەڵوێستێكی نیشان نەداوە‪،‬كە راگەیاندنەكان ئاماژەیان‬ ‫پێكردوە وەك تیرۆركردنی عیماد موغنیەی سەرۆكی دامەزراوەی سەربازی‬ ‫حیزبوڵال‪ ،‬تیرۆركردنی راوێژكاری سەرۆكی سوریا بۆ كاروباری ئەتۆمی‬ ‫لیوا محەمەد سلێمان‪،‬هەروەها مەحموود ئەمبجوح بەرپرسی پەێوەندی‬ ‫نێوان ئێران و حەماس و محەمەد لولێمان لە كاربەدەستانی حكومەتی‬ ‫سوریا كە تا ئێستا ئەم هەوااڵنە ئاشكرا نین‪.‬‬ ‫چاوەدێرانی سیاسی ناوخۆی ئیسرائیل لەسەر ئەو ب��اوەرەن كە‬ ‫تامیرپاردۆ سەرۆكی ئێستای مۆساد گۆڕانكاری لە دەزگای مۆساد دا‬ ‫دەكات‪،‬دەستنیشانكردنی تامیر پاردۆ وەك سەرۆكی تازەی دەزگای‬ ‫هەواڵگری ئیسرائیل «مۆساد» كە تەمەنی ئێستا ‪ 57‬ساڵە و هەموو‬ ‫تەمەنی خۆی لەخزمەتی سەربازیی و هەواڵگریی ئیسرائیلیدا بەسەر‬ ‫بردوە و لە قۆناغی خزمەتیدا لە ئەرتشی ئیسرائیل یەكێك لە كادیرە‬ ‫هەرە بەرجەستەكان بووە و نزیكی ‪ 5‬ساڵیش وەك جێگری پێشووی‬ ‫سەرۆكی مۆسادی میر داگان كاری كردوە و زۆربەی ئەوانەی لە نزیكەوە‬ ‫تامیر پاردۆ دەناسن باس لە زیرەكی و هوشیاری و هەروەها تواناییەكانی‬ ‫دەكەن‪ ،‬لە ئەندیشەی داهێنان و كۆكردنەوەی زۆرترین زانیاری لە بواری‬ ‫دەوڵەتانی عەرەبی بە كەمترین باجی مرۆڤیەوە دەكەن‪.‬‬ ‫ئا‪ :‬محەمەد جەمشیدی‬

‫‪Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011 43‬‬


‫ئیسرائیل ‪ -‬کورد‬

‫پێشرۆ فەرج جاف‬

‫پەیوەندیی كورد و‬ ‫جوو پەیوەندییەكی‬ ‫مێژوویی و مرۆڤانەیە‬

‫كورد نەتەوەییەكی خەباتگێر و قۆربانی دەرە كە بە درێژای مێژوو هەزاران شەهید و پەككەوتوو بێسەر و شوێنە‬ ‫هەیە‪ ،‬سەدان هەزارش ماڵ و حاڵیان بە تااڵن براوە و زێدیان ویران و لە سەر زیدی باوباپیرانیان دەركراون تەنیا‬ ‫بە تاوانی كورد بوون‪ ،‬كە تەنیا داوای��ی مافە نەتەوەییەكانی خۆی ك��ردووە‪ ،‬وەك هەموو گەالنی دیكە بۆ ئەوەی‬ ‫كویلەی دەستی داگیركەران نەبێت‪ ،‬لەكاتی سەرهەڵدانی پەیامی پیرۆزی ئیسالم كورد پەیامی ئیسالمی هەڵبژارد‪،‬‬ ‫چونكەپەیامێكی ئاشتی و برایەتی و دادپەروەرە و لە رێگەی پارستی ئیسالمەوە كورد قۆربانی زۆری داوە و ئااڵی‬ ‫ئیسالمی بەرز و پیرۆز راگرتووە‪.‬‬ ‫بە درێ��ژی میژوو نەتەوەكانی تر كوردیان كردبوو پێشەنگی‬ ‫شەڕەكانی خۆیان لە ژێرچەتری پاراستنی ئاینی ئیسالم‪ ،‬بۆ‬ ‫چەسپاندنی پێگەی نەتەوایەتی خۆیان هەردەم گوتویانە ئیسالم‬ ‫رێگە نادات هیچ نەتەوەیەك جیا بێتەوە‪ ،‬لە بینینی دەوری شوفینی‬ ‫و دەستەاڵتی دین و دوڵەتیان خستبووە ژێر دەستەاڵتی خۆیان‪.‬‬ ‫هەموومان دەزانین جوو لە هەموو شار و ناوچەیەكی كوردستان‬ ‫وعێراق ژیاوە و مال و حال و ناونیشانی خۆیان هەبووە‪ ،‬بنەماڵەی‬ ‫ئێمە لە گەرەكی خوارووی سلێمانی ژیاون‪.‬چەندەها شۆرشی‬ ‫نەتەوەیی كورد دەستیان پێكرد لەوانە شۆڕشی ئەیلول بە‬ ‫رێبەری خەباتگێر و تێكوشەڕی مەزن مەال مستەفای بارزانی‬ ‫نەمری‪.‬‬ ‫رژیمەكانی عێراق یەك لە دوایی یەك بۆ لێدانی شۆڕشگیرانی‬ ‫ك��ورد‪ ،‬پڕۆپاگەندەیان دەك��رد كە ك��ورد دژ بە ئیسالمە و‬ ‫پەێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل هەیە و هاوكاری ماددی و سەربازی‬ ‫وەرگرتووە‪ ،‬بەم كارانەیان ویستویانە سۆزی شەقامی عەرەب‬ ‫و ئیسالم بە دەست بهێنن‪.‬لە كاتێكدا دەوڵەتە ع��ەرەب و‬ ‫ئیسالمییەكان پەێوەندی راستەخۆ یا ناراستەخۆیان لەگەڵ‬ ‫ئیسرائیل هەیە و لە هەموو دوڵەتە عەرەبی و ئیسالمییەكاندا‬ ‫جگە لە چەند وەاڵت نەبێت ئااڵی ئیسرائیلی دەشەكێتەوە و‬ ‫پەێوەندییە مرۆییەكانی كورد‪ -‬ئیسرائیلیش بە خەیانەت وهێرش‬ ‫بۆ سەر ئیسالم ناوزەد دەكەن‪.‬‬

‫لە روانگەی ئێمەوە (جوو) وەك گەلێك كە مافی ژیانی هەیە رێز‬ ‫لە بیرو رای و ئاینی نەتەوەیی بگیرێت و لە هەمان كاتدا پیویستە‬ ‫مافی عەرەبی فەلەستین دابین بكرێت‪ ،‬پەێوەندی كورد و ئیسرائیل‬ ‫ئاساییە و پیویستە ئەزموونی لێ وەرگرین‪ ،‬زۆر جار بیستوومانە‬ ‫كە راگەیاندنەكانی عەرەبی بە گشتی باس لە بوونی بنكەو بارەگای‬ ‫ئیسرائیل دەكەن لە هەرێمی كوردستاندا و كورد بەوە تاوانبار دەكەن‬ ‫كە پایبەندی ئایینی پیرۆزی ئیسالم نییە‪ ،‬بەاڵم بۆ بەرپەچدانەوەی‬

‫‪44 Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011‬‬


‫هەموو ئەو پرۆپاگەندانە ئێمە گوتومانە موسڵمان یانی كورد‪ ،‬چونكە‬ ‫هیج گەلێك وەك كورد پایبەند بە ئیسالم نییە وپەیامی ئیسالمیش‬ ‫پەیامی ئاشتی و دادپەروەری پیكەوە ژیانە‪.‬‬ ‫بە گەرەكی جوولەكەكان واتە گەرەكی جێ ژوانی(جوو) بووە و‬ ‫باو باپیرانمان دەگێرنەوە جوویه‌کان مرۆڤگەلێكی بەرەحم و دڵسۆز‬ ‫بوون و زەرە و زیانیان بۆ هیچ كەس نەبووە و وەك برا لەگەڵ كوردە‬ ‫موسڵمانەكان پێكەو ژیاون و تەنانەت خزمایەتی و ژن و ژنخوازیش‬ ‫هەبووە لە نێوانیاندا‪ ،‬جوویەكان كە بوونە خاوەنی حكومەت و‬ ‫دەستەاڵتی خۆیان زەوی باو باپیرانیان ئاوەدانكردەوە و كەمتر لە‬ ‫‪ 50‬ساڵ تونیان دوڵەتێكی بەهێز و دیموكراتیك و سەردەمیانە بنیاد‬ ‫بنێن‪.‬‬ ‫هەموومان دەزانین كە عەرەب هەموویان كۆكن لە سەر ئەوەی‬ ‫نابێت هیچ گەلێك پێگەی خۆی هەبێت و هەمیشە هاوواڵتی پلە دوو‬ ‫بێت‪ ،‬تەنیا لە بەر ئەوەی عەرەب خۆی بە خاوەنی ئیسالم دەزانێت‬ ‫و ئیسالمیش رێگە نادات كە هیچ نەتەوەیەك پەێوەندی لەگەڵ غەیرە‬ ‫ئیسالمدا هەبێت‪ .‬بەم رێبازە توانیویانە سۆزی شەقامی عەرەبی‬

‫‪Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011 45‬‬

‫بۆ خۆیان رابكێشن و كیشەی فەلەستین بكەنە گەورەترین بازاری‬ ‫بازرگانی‪.‬‬ ‫چارەنووسی كورد و دابەشبوونی كوردستان بەسەر چوار دەوڵەتی‬ ‫داگیركەردا‪ ،‬بەمیش باشووری خرایە سەر عێراق و ئێستا لە الیەن‬ ‫دوڵەتی زلهێزەكانەوە بۆ پاراستی بەرژەوەندیەكانیان دەپارێزێت و‬ ‫كوردیش بە مافی خۆی دەزانێت بڕیار لە سەر چارەنووسی خۆی بدات‬ ‫و پەێوەندیەكانی بپارێزێت‪ ،‬بە گوێرەی بەرژەوەندی تایبەتییەكانی‪،‬‬ ‫لەم كاتەدا دەستەاڵتی كوردی دەستەاڵتێكی حەكیمانەییە و كوێلەیی‬ ‫و ژێر دەستی قەبووڵ ناكات و هەرێمی كوردستان بەرەو پێشكەوتن‬ ‫و دیموكراسی هەنگاو دەنێت و لە هەموو روویەكەوە دەتوانین بڵێن‬ ‫هەرێمی كوردستان النەی هەموو نەتەوە و ئازادیخوازان و رۆشنبیرانە‬ ‫و دۆژمنانی كورد چ بخۆازن و نەخۆازن كوردستان بەرەو سەركەتن‬ ‫هەنگاو دەنێ و ئاسۆی چارەنووسی گەشاوەییە و پشت بە خودای‬ ‫مەزن گەلەی كوردیش سەركەوتن بە دەست دێنێت و وەك گەلی جوو‬ ‫لەسەر خاكی رەسەنی خۆی دەبێتە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی‬ ‫خۆی‪.‬‬


‫ئیسرائیل ‪ -‬کورد‬

‫ئیسرائیل‪-‬كورد‬

‫هەڵدانەوەی الپەرەكانی ژیانی جوویەكان‬ ‫لە دەڤەرەكانی كوردستان‬

‫تایبەتی ئیسرائیل‪-‬كورد‬

‫‪46 Israel-Kurd NO: 19 Jan 2011‬‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.