Dwaroj 68

Page 1

‫سەربەخۆیی‬

‫چاوپێکەوتن‬

‫هەرێمی كوردستان‪،‬‬

‫لەگەڵ نیاز‬

‫لەخەونەوە‪....‬‬

‫سەعید‬

‫‪》3‬‬

‫وتووێژ لەگەڵ‬ ‫هێربێرت‬

‫‪》8‬‬

‫‪》6‬‬

‫مارکووزە‬

‫راگەیاندنی کۆمەڵە‬

‫سەروتار‬

‫‪dwaroj@komala.com‬‬

‫دوو هه‌فته‌نامه‌یه‌كی سیاسی گشتییه‬ ‫كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان‬ ‫ده‌ریده‌كات‬ ‫ژمار‌ه (‪ )٦٨‬ساڵی حەوتەم‬ ‫‪٢٥ - ٢٠١٤/٧/١٦‬ی پوشپەڕی ‪١٣٩٣‬‬ ‫نرخ‪ 500 :‬دینار‬

‫باشوری‬ ‫سەبارەت بە هەڕەشە و لێدوانی دوژمنکارانەی بەرپرسانی‬ ‫کوردستان‌و‬ ‫تاقیکردنەوەیەکی کۆماری ئیسالمی دژ بە مافی چارەنوسی کوردی باشور‬ ‫مێژوویی‬ ‫عومەر ئێلخانیزادە‬ ‫هەروەک چاوەڕوان دەکرا‪ ،‬عێڕاقی نوێی دوای‬ ‫ساڵی ‪ ٢٠٠٣‬بە هێرشی مانگێک لەوەپێشی‬ ‫داعش‪ ،‬لە گرێژنە چوە‌و تووشی قەیرانی مان‌و‬ ‫نەمان هاتوە‪ .‬زۆر ڕۆشن بوو دامەزراندنەوەی‬ ‫دەوڵەت‌و دەسەاڵت‌و واڵتێک لەسەر بناغەی دوو‬ ‫رەگی ئایینی کە مێژوێکی دورودرێژی شەڕ‌و‬ ‫ناکۆکییان لە نێو دایەو‪ ،‬فەلسەفەی بوونی‬ ‫خۆیان لە رەدی ئەویتردا دەبینن‪ ،‬باشتر لەوەی‬ ‫لێبکەوێتەوە‪.‬‬ ‫هەموومان دەزانین عێڕاق‌و دواتریش سوریە‪،‬‬ ‫دوای شەڕی جیهانی یەکەم بە تەوافوقێکی‬ ‫ئەو زلهێزانە دروست بوون کە چاویان بڕیبوە‬ ‫ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاست‌و کانگاکانی وزەی‪ ،‬تا دوای‬ ‫شکانی ئیمپراتۆری عوسمانی‪ ،‬بەرژەوەندیی‬ ‫ئابوری خۆیانی تێدا مسۆگەر بکەن‪ .‬هەر بە‬ ‫پێی ئەم سیاسەتە ئیمپڕیالیستیە‪ ،‬لە جیاتی‬ ‫بەڕێوەبردنی پەیماننامەی سێڤەر بۆ ڕاپرسی لە‬ ‫ناوچە کوردیەکان‌و چارەسەری کێشەی کورد لە‬ ‫رێگای رێفڕاندۆم لە ناو خەڵکەکەی‪ ،‬بە پێی‬ ‫پەیمانی لۆزان‌و بۆ سازان لەسەر بەرژەوەندیەکانی‬ ‫خۆیان بڕیاریاندا کوردستانیش لە نێوان ئەم‬ ‫دەوڵەتە نوێیانە‌و پاشماوەی عوسمانیدا دابەش‬ ‫بکرێ‪ .‬هەم عێڕاق‌و هەم سوریە بە نائاسایی‌و‬ ‫دەستکرد‌و بە پێکهاتەی ناتەبا لەگەڵ یەکتر‬ ‫دامەزرێندران‪ .‬تۆوی نەسازیی‌و دووبەرەکی هەر‬ ‫لەو ڕۆژەوە چێندراو ئاواتی سەربەستی گەلی‬ ‫کوردیش خنکێندرا‪.‬‬ ‫بۆیە لەو ڕۆژەوە تا ئەوڕۆ پێکەوە مانەوەی‬ ‫خەڵکی ئەم واڵتانە تەنیا بە زۆر‌و کوشت‌و‬ ‫بڕ‌و دیکتاتۆری مەیسەر بووە‪ .‬قەت ئەم گەل‌و‬ ‫خەڵکانە بە ویست‌و رای خۆیان ئەم پێکەوە‬ ‫بوونەیان هەڵنەبژاردوە‪ .‬لە دامەزراندنەوەی‬ ‫عێڕاقی دوای سەدام حوسێن‌و ئەنفالیش‪،‬‬ ‫دیسانەوە ئامریکا بایەخێکی بۆ ئەم مێژووە‬ ‫دەسکردە دانەنا‌و بۆ بەرژەوەندی خۆیان هەر‬ ‫هەمان رێگای پێکەوەمانەوەی زۆرەملێ‌و‬ ‫ناچارییان نایە بەرپێی ئەم خەڵکانە‪.‬‬ ‫ئێستاش نە کورد رازیە بە پشکی خۆی‪ ،‬نە‬ ‫“سوننە” ئامادەیە ژێرچەپۆکە بێ‌و نە “شیعە“‬ ‫دەست لە پاوانخوازی خۆی هەڵدەگرێ‌و بەقای‬ ‫بە شەریکەکانی هەیە‪ .‬کورد داوای رەوای‬ ‫ڕێفراندۆم دێنێتە گۆڕێ بۆ ئەوەی بتوانێ‬ ‫بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات‪ .‬پێکهاتە‬ ‫ناتەباکانی دیکەی ناو عێڕاقیش هەریەکەو‬ ‫خۆی بە ساحێبی ئەم عێڕاقە دەسکردەی دوای‬ ‫شەڕی جیهانی یەکەم دەزانێ‪ .‬هێزە ناوچەیی‌و‬ ‫جیهانیەکانیش هەرکامەیان بە پێی بەرژەوەندی‬ ‫خۆی لەم ریزبەندیە کەڵک وەردەگرێ‪.‬‬

‫‪...‬بۆ ل ‪3‬‬

‫دوای هێرشــەکانی داعــش بــۆ ســەر‬ ‫بەشــێکی بەرچــاوی خاکــی عێــڕاق‬ ‫و هەرەســهێنانی ســوپای عێــراق لــە‬ ‫الیەکەوەو‪ ،‬لــە الیەکی دیکەوە بەرگریی‬ ‫هێزی پێشــمەرگە لە ناوچە کوردیەکانی‬ ‫دەرەوەی هەرێــم و‪ ،‬بەرپەرچدانــەوە‬ ‫و بەرگرتنــی داعــش‪ ،‬دۆخێکی نوێ لە‬ ‫عێــڕاق هاتۆتە ئــاراوە کە هەلی مێژویی‬ ‫بــۆ خەباتــی رزگاریخوازانــەی خەڵکی‬ ‫کوردستان گونجاندوە‪.‬‬ ‫هێزە سیاسیەکانی باشوری کوردستان‬ ‫نیشــانیاندا کە دەتوانن بــە یەکگرتویی‬ ‫بەرەوڕوی پێشــهاتەکان بنەوە و لەسەر‬ ‫بەرژەوەندی بااڵی خەڵکی کوردســتان‪،‬‬ ‫ســەرەڕای جیاوازیی بیروڕا‪ ،‬یەکگرتویی‬

‫وەدیبێنن‪.‬‬ ‫گومــان نیە لــەوەی ئــەم هەلومەرجە‬ ‫نوێیەی وا لە عێڕاق رەخساوە‪ ،‬کۆماری‬ ‫ئیسالمی ئێران تێیدا زیانمەند بووە و بە‬ ‫تایبەتی لە پێشوەچونەکانی کورد ترس‬ ‫کەوتۆتە گیانــی‪ .‬بۆیە کاربەدەســتانی‬ ‫ئەم رژێمە هەر لە گەورە و بچوکەوە‪ ،‬لە‬ ‫بەرپرسانی بااڵی لەشکری و سیاسی تا‬ ‫قوڵە بەرپرس و پارلەمانتارە کوردە بێ‬ ‫دەســەاڵتە خەڵک فرۆشەکان‪ ،‬دەستیان‬ ‫کردوە بــە دژایەتیکردنی داخوازییەکانی‬ ‫گەلی کورد لە عێڕاق و هەڕەشــە کردن‬ ‫لێیان‪ .‬هاوکات مالیکی دوڕاو بەرانبەر بە‬ ‫داعش و سوپا بەزیوەکەشی‪ ،‬پتر لەوەی‬ ‫خۆیــان دژ بە داعش تەیار بکەن‪ ،‬چنگ‬

‫و ددانیان بۆ کورد تیژ کردوە و تا زۆرتر‬ ‫دەدۆڕێن‪ ،‬توندتر دژ بە کورد دەدوێن‪.‬‬ ‫کۆمەڵەی زەحمەتکێشــانی کوردستان‬ ‫کە هەمیشە داکۆکی لە مافی دیاریکردنی‬ ‫چارەنووســی گەلــی کــورد کــردوە‪ ،‬بە‬ ‫پێویســتی دەزانێ لەم داخوازیەی گەلی‬ ‫کــورد و هێزە سیاســیەکانی لە باشــور‬ ‫تــا پێکهێنانــی دەوڵەتی ســەربەخۆی‬ ‫کــوردی بەرگــری بــکات‪ .‬ئێمــە وەک‬ ‫پڕەنســیپ‪ ،‬گەڕانەوە بۆ رای گشــتی و‬ ‫دەنگی خەڵکی کوردســتان‪ ،‬بە مافێکی‬ ‫رەوا و ئاســایی و دێمۆکراتیــک دەزانین‬ ‫و دەیبینین‪ .‬لە هەمانکاتدا پێویســتە لە‬ ‫بەرانبــەر ئەم هەڕەشــە و دوژمنکاریەی‬ ‫داگیرکەرانــی کۆماری ئیســامی‪ ،‬گەلی‬

‫کــورد و تێکۆشــەرانی لــە ڕۆژهەاڵتــی‬ ‫کوردســتان کاردانەوەیــان هەبێ‪ .‬بۆیە‬ ‫داوا لــە هەمــوو خەڵکــی کوردســتانی‬ ‫ناو ئێــران‪ ،‬بە تایبەتــی رووناکبیران و‬ ‫چاالکانــی مەدەنــی و سیاســی دەکەین‬ ‫کە‪:‬‬ ‫‪ .١‬دژ بــەم لێــدوان و هەڕەشــانەی‬ ‫کاربەدەســتانی رژێم‪ ،‬لە نــاو جەماوەر‬ ‫و خەڵکــدا‪ ،‬لە هەمــوو کۆڕ و کۆمەڵێک‬ ‫بەرگــری لــە مافــی رەوای خەڵکــی‬ ‫کوردســتانی باشــور بۆ مافــی چارەی‬ ‫خۆنوســین و گەڕانەوە بۆ رای خەڵک و‬ ‫رێفڕاندۆم‪ ،‬بکەن‪ .‬ئێمە لەو هەلومەرجەدا‬ ‫دەتوانیــن ئەم بیر و داخوازییە بە قوڵی‬ ‫بەرینە ناو خەڵک‪.‬‬ ‫‪ .٢‬بــە هــەر شــێوەیەک کــە بۆیــان‬ ‫دەکرێ ئاژیتاســیۆنی گەرموگوڕ دژ بەو‬ ‫کەســانە وەرێبخەن کە بە ناوی کوردی‬ ‫نــاو ئێران‪ ،‬دژایەتی ئــەم مافە رەوایانە‬ ‫دەکــەن‪ ،‬لێیــان لە قاو بــدەن تا لە ناو‬ ‫خەڵکــدا ریســوا بن و بیر لــە دوارۆژی‬ ‫خۆیان بکەنەوە‪.‬‬ ‫‪ .٣‬داوا لە الوانی کوردستانی ناو ئێران‬ ‫دەکەین کە لە زانکۆ و خوێندنگا و شار‬ ‫و دێ‪ ،‬ریزەکانی رێکخســتنی کۆمەڵە و‬ ‫پێشمەرگایەتی بەهێز بکەن و ئامادەگی‬ ‫دەرونــی و سیاســی بەرنەســەر بــۆ‬ ‫وەگەرخستنی کۆڕ و کۆمەڵی مەدەنی بۆ‬ ‫گوشارخستنە سەر رژیم لەم بوارانەدا‪.‬‬ ‫کۆمەڵەی زەحمەتکێشــانی کوردستان‬ ‫بــە هەموو توانــی خۆی لــەم قۆناغەدا‬ ‫دیفــاع لــە یەکڕیــزی و داخوازییەکانی‬ ‫گەلــی کوردمــان لە باشــور بــە ئەرکی‬ ‫خۆی دەزانێ و حەولی بۆ دەدات‪.‬‬ ‫کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان‬ ‫‪ ٢٠١٤/٧/١٠‬زایینی یان ‪١٩‬ی‬ ‫پوشپەڕی ‪١٣٩٣‬‬

‫ئیتالعــات گوشــاری بۆ ســه‌ر بنه‌ماڵه‌‬ ‫سیاسییه‌کان زیاد کردوه‬

‫پنتاگۆن‪ :‬نوری مالیكی راوێژ‬ ‫لە سوپای قودس وەردەگرێت‬

‫له یه‌ک مانگی رابردوودا کۆماری ئیسالمی رۆژهه‌اڵتی‬ ‫کوردســتانی میلیتاریزه‌‌تــر کردووه‌تــه‌وه‌و لــه چه‌ند‬ ‫شــوێنی تایبه‌ت هێزو بنکه‌ی سه‌ربازیی زۆری جێگیر‬ ‫کردووه‪ ،‬له ناو شاره‌کانیش گوشاری بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌و‬ ‫که‌س‌وکاری پێشمه‌رگه‌ زیاتر کردووه‪.‬‬ ‫به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆســت هێزەکانی‬ ‫ئیدارەی ئیتالعات لەشارە جیاجیاکانی کوردستان بە‬ ‫شــێوازی جیاجیا گوشاریان خستوەتە سەر بنەماڵەی‬ ‫پێشــمەرگە‪ ،‬ئەمەش پاش ئەو گۆڕآنکارییانە دێت کە‬ ‫لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەم زووانە روویانداوە‪.‬‬ ‫ســه‌رچاوه‌یه‌کی تــر له‌وبــاره‌و به زاگرۆس پۆســتی‬ ‫راگه‌یانــدووه ته‌له‌فون کردنی ئیتالعــات بۆ بنه‌ماڵه‌‌و‬ ‫ک ‌هس‌وکاری پێشــمه‌رگه بووه‌تــه دیارده‌یه‌کی رۆژانه‌و‬ ‫ئه‌وه‌ش دوای ئاماده‌باشــی هێزه‌کانی سپای پاسداران‬ ‫دێت له ماوه‌ی یه‌ک مانگی رابردوودا‪.‬‬ ‫هاوکات هێزەکانی ســوپاو ئەرتەش لە ســنورەکانی‬ ‫هەرێمی کوردســتان کەوتوونەتە جموجوڵ و چەندین‬ ‫بنکەی سەربازیی نوێیان کردوەتەوە‪.‬‬

‫بەهۆی فەیسبوك ‪ 8‬كەس بە‬ ‫‪ 127‬ساڵ زیندان مەحكوم کران‬

‫ژمارەیــەك راوێــژكاری ســەربازیی ئەمریــکا بــۆ‬ ‫چارەســەركردنی قەیرانی ناوخۆی عێراق؛ راپۆرتێك‬ ‫لەبــارەی كێشــەكانی عێــراق بۆ وەزارەتــی بەرگری‬ ‫ئەمریکا (پێنتاگــۆن) رەوانەكرد‪ .‬بەپێی راپۆرتەكە‪،‬‬ ‫زۆربەی هێزەكانی ئەمنی عێراق ســەر بە شــیعەن و‬ ‫لەالیەن ئێرانەوە هاوكاری دەكرێن‪.‬‬ ‫پێنتاگــۆن ئامــاژەی بەوەشــكردووە كــە زۆربــەی‬ ‫هێزەكانــی عێراقــی بــە نــوری مالیكــی ســەرۆك‬ ‫وەزیری عێراق بەســتراونەتەوە و ئەویش پشــتی بە‬ ‫میلیشــیاكانی شــیعە بەســتووە‪ ،‬کە لەالیەن هێزی‬ ‫قودس سەربەســوپای پاســداران راوێژ و راهێنانیان‬ ‫پــێ دەكرێــت‪ .‬لــە بەشــێكی دیكــەی راپۆرتەكەدا‬ ‫هاتــووە‪ ،‬جێــی شــەرمەزارییە بــۆ ســوپای عێراق‬ ‫بەبێ بەرگری كــردن زۆربەی ناوچەكانی واڵتەكەیان‬ ‫رادەستی گروپە چەكدارەكان كرد‪ ،‬لە راپۆرتەکەشدا‬ ‫هاتووە ئەگەر گروپە چەكدارەكان بە شێوەی كۆمەڵ‬ ‫هێــرش بكەنە ســەر شــاری بەغــدا‪ ،‬ئــەوا دەتوانن‬ ‫دەستی بەسەردا بگرن‪.‬‬

‫دادگای شۆڕشــی ئێــران رایگەیانــد ‪ 8‬كەســی‬ ‫بەتاوانی بەڕێوەبردنی پەیجی فەیســبوك بە ‪127‬‬ ‫ساڵ زیندان مەحكوم كرد‪.‬‬ ‫بەپێــی هەواڵــەكان ئــەم كەســانە بەتۆمەتــی‬ ‫پرۆپاگەندە دژی حكومەتی ئێران‌و ســوكایەتی بە‬ ‫پیرۆزییە ئایینەیەكان‌و بەرپرسانی رژیم دەستگیر‌و‬ ‫سزادراون‪.‬‬ ‫بەپێی ئەو هەواڵە ئەو ‪ 8‬كەسە لە چەندین شاری‬ ‫جیاجیــای ئێــران دەســتگیركراون‌و هەموویان لە‬ ‫تۆڕی كۆمەاڵیەتی فەیسبوك بەڕێوەبەری چەندین‬ ‫پەیجی تایبەت بوون كە بابەتی‌و ستاتۆسیان دژی‬ ‫دەسەاڵتدارانی ئێران باڵودەكردەوە‪.‬‬ ‫بەپێــی هەواڵەكــە ئــەو حوكمانەی بەســەر ئەو‬ ‫‪ 8‬كەســەدا ســەپاوە لە ‪ 21‬ســاڵ تا ‪ 11‬زیندانی‬ ‫تێدایە‌و ژمارەیەكیشــان جەریمــە كراون‌و حوكمی‬ ‫شەالقیشیان بۆ بڕاوەتەوە‪.‬‬


‫هەنوکە‬

‫ژمار‌ه (‪ )٦٨‬ساڵی حەوتەم‪٢٠١٤/٧/١٦ ،‬‬ ‫‪dwaroj@komala.com‬‬

‫سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان‪ ،‬لەخەونەوە تا راستی!‬ ‫ئا‪ :‬دواڕۆژ‬ ‫دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی‪ ،‬رەنگە‬ ‫خەونی هەر كوردێك بێت‪ .‬ئەم خەونە‬ ‫لەئێستادا‌و بەلەبەرچاوگرتنی بارودۆخی‬ ‫ناوچەكە‪ ،‬بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی‬ ‫كوردستان‪ ،‬هەڵوێستی ئێران‌و توركیا‌و‬ ‫هەروەها بارودۆخی گروپی تازە بەدەسەاڵت‬ ‫گەیشتووی داعش‪ ،‬دەبێت تا چەند لە‬ ‫راستییەوە نزیك بێت‪.‬‬ ‫لەماوەی رابردوودا‪ ،‬داواكاری مەسعود‬ ‫بارزانی‪ ،‬سەرۆكی هەرێمی كوردستان‬ ‫لە پەرلەمانی هەرێم بۆ ئامادەسازی‬ ‫بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی سەربەخۆیی‬ ‫كوردستان‪ ،‬بۆ جارێكی دیكە چەندین‬ ‫چەمكی وەك «مافی دیاریكردنی‬ ‫چارەنوس» یان «رێزگرتن لە یەكپارچەیی‬ ‫خاكی واڵتانی» زیندوكردەوە‪ .‬نەیارانی‬ ‫كورد كە ئێران‌و شیعەی عەرەبی عێراق‌و‬ ‫چەندین الیەنی دیكە لەخۆدەگرێت‪ ،‬ئااڵی‬ ‫«رێزگرتن لە یەكپارچەیی خاكی عێراقیان‬ ‫بەرزكردەوە‌و بەتوندی دژایەتی خۆیان‬ ‫لەگەڵ خواستی گەلی كورد نیشاندا‪.‬‬ ‫هاوكات ئەمەریكاش دژایەتی خۆی لەگەڵ‬ ‫سازدانی ریفراندۆم راگەیاند بەسەردانێك‬ ‫جان كەیری‪ ،‬وەزیری دەرەوەی ئەو واڵتە‬ ‫گەیشتە هەرێمی كوردستان‌و لەگەڵ‬ ‫سەركردەكانی كورد كۆبووەوە‌و راگەیاند‬ ‫كە ئەمریكا خوازیاری عێراقێكی یەكگرتوو‬ ‫و یەكپارچەیە‪.‬‬ ‫ئەوەی ئاشكرایە بەپێی دەستوری بنەڕەتی‬ ‫عێراق میللەتی كورد یەكێك لە دوو‬ ‫نەتەوەی سەرەكی عێراقە‌و بەپێی یاسا‬ ‫نێودەوڵەتییەكان‌و بەپێی چەمكی مافی‬ ‫دیاریكردنی چارەنوس‪ ،‬مافی ئەوەی هەیە‬ ‫كە چارەنوسی خۆی بەدەستی خۆی دیاری‬ ‫بكات‪.‬‬ ‫لەالیەكی ترەوە دۆخی ئەمڕۆی عێراق‬ ‫تەنها پەیوەست نیە بە ناوخۆی عێراقەوە‪،‬‬ ‫بەڵكو پەیوەستە بە دۆخی سیاسی‌و ئەمنی‬ ‫واڵتانی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست‌و هێنانەكایەی‬ ‫سیستمی نوێ لە واڵتانی رۆژهەاڵت‌و‬ ‫جارێكی تر دابەشكردنەوەی نەخشەی‬ ‫سیاسی واڵتان‪ ،‬ئەم روانینەش لە پالن‌و‬ ‫ستراتیژی واڵتە زلهێزەكانی بوونی هەبووە‪.‬‬ ‫لەسەر ئاستی عێراق جۆزیف بایدن‬ ‫ئەوكات ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا بوو‬ ‫بیرۆكەی دابەشكردنی عێراقی بۆ سێ‬ ‫هەرێم خستە روو پێی وابوو ئەو بیرۆكەیە‬ ‫باشترین چارەسەری كێشەكانی عێراقە‪.‬‬ ‫لەسەر ئاستی رۆژهەاڵتی ناوەڕاستیش‬ ‫لە سەرەتای هەشتاكانی سەدەی رابردوو‬ ‫لە دەستپێكی شەڕی نێوان ئێراق‌و ئێران‬ ‫لە كاتی سەرۆكایەتی (جیمی كارتەر)‬ ‫راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا‬ ‫«برژینسكی» لە وتەیەكی بەرامبەر‬ ‫كۆنگرێسدا وتی‪ :‬ئەگەر جارێكی تر‬ ‫سنورەكانی پەیماننامەی (سایكس پیكۆ)‬

‫دانەڕێژینەوە دەكەوینە نێو هەڵەیەكی‬ ‫قسەی‬ ‫ئەم‬ ‫مێژوویی گەورەوە‪.‬‬ ‫برژینسكی بووە بنەمایەك بۆ داڕشتنی‬ ‫پرۆژەیەكی گەورە بۆ ئایندە بەناوی‬ ‫(پرۆژەی رۆژهەاڵتی ناوەڕاستی تازە)‬ ‫كە بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتی بەرگری‬ ‫ئەمەریكا (پنتاگۆن) مێژوونووسی گەورەو‬ ‫رۆژهەاڵتناس د‪ .‬بێرنارد لویس راسپارد‪.‬‬ ‫بێرنارد لویس لە كتێبە بەناوبانگەكەی‬ ‫(نەخشەی رۆژهەاڵتی ناوەڕاستی تازە)‬ ‫بیرۆكەی لێكترازان‌و پارچەكردنی ئەم‬ ‫واڵتانەی خستۆتە نێو پرۆژەكەیەوەو‬ ‫پێیوایە داڕشتنەوەی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست‬ ‫لەسەر بنەمای ئەتنی‌و دەوڵەتی كانتۆنی‬ ‫هەموو مافەكان بۆ نەتەوەو كەمە نەتەوەو‬ ‫ئایین‌و ئایینزاكان دەستەبەر دەكات‪.‬‬ ‫لویس پێی وابوو پێویستە واڵتانی عەرەبی‌و‬ ‫ئیسالمی بەگشتی‌و عێراق‌و سوریا‪ ،‬لوبنان‪،‬‬ ‫ئێران‪ ،‬توركیا‪ ،‬میسر‪ ،‬ئەفغانستان‪،‬‬ ‫پاكستان‪ ،‬عەرەبستانی سعودی‌و واڵتانی‬ ‫كەنداوو باكوری ئەفەریقا بە تایبەتی‬ ‫هەڵبوەشێنرێتەوەو جارێكی تر نەخشەی‬ ‫ئەو واڵتانە بەشێوەی تر دابڕێژرێتەوە‬ ‫بەشێوەی واڵتی بچوك‌و كۆمەڵەی كانتۆنی‪.‬‬ ‫لە ساڵی ‪ 1983‬كۆنگرێسی ئەمریكا لە‬ ‫دانیشتنێكی نهێنیدا رەزامەندی خۆی‬ ‫لەسەر پرۆژەكەی دكتۆر بێرنارد لویس‬ ‫دەربڕی‪ .‬لە پرۆژەكەدادەربارەی ئاسایی‬ ‫كردنەوەو یەكسانی نێوان كەمە نەتەونەو‬ ‫نەتەوەو ئایین‌و ئایینزاكان بەم جۆرە‬ ‫دابەشكراوە‪:‬‬ ‫یەكەم‪ /‬هەڵوەشاندنەوەو‬ ‫عێراق بەسەر ‪ 3‬دەوڵەتدا‬

‫‪-1‬هەرێمی شیعەنشین لە باشوور تا دەگاتە‬ ‫بەسرە‪.‬‬ ‫‪-2‬هەرێمی سوننی نشین لە ناوەڕاستی‬ ‫عێراقەوە تا بەغدا‪.‬‬ ‫‪-3‬لە باكوریش هەرێمی كوردنشینی‬ ‫كوردستان‬ ‫دووەم‪ /‬سوریا دابەشی سەر ‪ 5‬واڵت‬ ‫دەكرێت لەوانە‬ ‫‪ -1‬واڵتی عەلەوی شیعە كە لە كەنار‬ ‫دەریای ناوەڕاستەوەیە‪.‬‬ ‫‪-2‬واڵتی سوننی لە ناوچەی حەلەب بەرەو‬ ‫باشوور‪.‬‬ ‫‪ -3‬واڵتی سوننی لە دیمەشقو دەوروبەری‪.‬‬ ‫‪ -4‬واڵتی دروز لە جۆاڵنو لوبنانو سوەیداو‬ ‫باشووری سوریاو رۆژهەاڵتی ئوردەن‪.‬‬ ‫‪-5‬هەرێمی كوردستان شارە كوردنشینەكان‬ ‫لە قامشلۆ تا رۆژهەاڵتی حەلەب لەوێوە‬ ‫تاوەكو ناوەڕاستی شاری حەسەكەو‬ ‫دەورووبەری‪.‬‬ ‫سێیەم‪ /‬دابەشكردنی ئێران بۆ ‪ 5‬دەوڵەت‬ ‫ئەوانیش (دەوڵەتی كوردستان ‪ -‬دەوڵەتی‬ ‫ئازربایەجان‪ -‬دەوڵەتی توركمانستان ‪-‬‬ ‫دەوڵەتی عەرەبستان ‪ -‬دەوڵەتی ئێرانستان)‬

‫چوارەم‪ /‬دابەشكردنی توركیا بۆ ‪5‬‬ ‫دەوڵەت‪.‬‬ ‫ئەوانیش (دەوڵەتی كوردستان ‪ -‬دەوڵەتی‬ ‫بەشی باكوری رۆژئاوای دەگەڕێتەوە بۆ‬ ‫یۆنان ‪ -‬دەوڵەتی بەشی باكوری تا نزیك‬ ‫شاری ئەدرنە دەگەڕێتەوە بۆ هەردوو واڵتی‬ ‫دابەشكردنی یۆنان‌و بوڵغارستان ‪ -‬دەوڵەتی بەشێ لە‬ ‫باشووری رۆژئاوای وەك (لیوا ئەنتاكیا –‬

‫ئەسكەندەرۆنە‪ )-‬دەپەڕێتەوە بۆ سوریای‬ ‫عەلەوی ‪ -‬دەوڵەتی توركیای نوێ)‬ ‫ئەم پرۆژەیەی د‪ .‬بیرنارد لویس لەگەڵ‬ ‫بارودۆخی سیاسی واڵتانی رۆژ هەاڵت‬ ‫بە تەواوی دەگونجێت‪ ،‬ئەو هۆكاری ئەم‬ ‫دابەشكاریانەی روونكردۆتەوە بە ووردی‪،‬‬ ‫كە پێی وابووە لە ‪ 30‬بۆ ‪ 40‬ساڵی رابردوو‬ ‫لە سوریا كەمینەیەكی عەلەوی حوكمی‬ ‫كردووەو لە عێراقیش كەمینەیەكی سونی‪.‬‬ ‫لەدوای ئەم پرۆژەیەی (د‪.‬بێرنارد لویس)‬ ‫چەندین پرۆژەی تر بۆ داڕشتنەوەی‬ ‫نەخشەی رۆژهەاڵتی ناوەراست خرایە روو‬ ‫لەوانە ئەمریكایەكان پرۆژەی رۆژهەاڵتی‬ ‫گەورەیان لەساڵی (‪ )2004‬پێش كۆنفرانسی‬ ‫گروپی (‪ )8‬پێشنیاركرد‪ ،‬بۆ گۆرانكاری لە‬ ‫رۆژهەاڵتی ناوەڕاست‌و لە مانگی ‪5‬ی هەمان‬ ‫ساڵدا ‪ 2004‬پەسەندكرا‪ .‬هەرچەندە ئەو‬ ‫پرۆژانە كاریگەریان لەسەر گۆرانكاریەكانی‬ ‫رۆژهەاڵتی ناوەڕاست هەبووە‪ ،‬بەاڵم هیچیان‬ ‫وەك پرۆژەكەی بیرنارد لویس بە روونی‌و‬ ‫وردی نەخشەی نوێی رۆژهەاڵتی ناوەراستی‬ ‫نەكێشاوەو تا ئێستاش بەشێك لە نەخشەو‬ ‫پێشبینیەكانی هاتونەتە دی‪ ،‬بەتایبەتی‬ ‫لە عێراق‌و سوریا‪ ،‬كە رەنگە سودمەندی‬ ‫سەرەكی لە پرۆژەكەی بێرنارددا گەلی‬ ‫كورد بێت لەو واڵتانەی كە ئەو باسی‬ ‫گۆرانی نەخشەكەی كردووە‪.‬‬ ‫سەركردایەتی كورد لەئێستادا لەبەردەم‬ ‫ئەزمونێكی گرنگ‌و هەستیاردایە‌و دەتوانێت‬ ‫ئەم دەرفەتە مێژووییە بەباشترین شێوە‬ ‫بقۆزێتەوە‪ .‬بەپێچەوانە كەمتەرخەمی‌و‬ ‫خۆبەدەست تەقدیر‌و چارەنوس سپاردن‪،‬‬ ‫پێدەچێت بۆ جارێكی دیكە هەلێكی زێڕین‬ ‫لەكیس كورد ببات‪.‬‬

‫‪3‬‬

‫سەروتار‬ ‫‪...‬پاشماوە‬ ‫ئەوەی کە ڕۆشنە عێڕاق قەت‬ ‫ناچێتەوە دۆخی پێش گرتنی موسڵ‪،‬‬ ‫دەوڵەتی نوێی عێڕاق ئیتر لەسەر‬ ‫ئەساسی تەوافوقی دوای داگیرکردنی‬ ‫عێڕاق لە الیەن ئامریکاوە بەڕێوە‬ ‫ناچێ‪ .‬نفوز‌و دەستێوەردانی ئێران‬ ‫ناتوانێ وەک پێش هێرشی داعش‪،‬‬ ‫درێژەی هەبێ‪ .‬گۆڕانێکی نوێ لە‬ ‫عێڕاقەوە دەستی پێکردوە‌و سەرەتای‬ ‫گۆڕانکاریە نوێیەکانی ڕۆژهەاڵتی‬ ‫ناوین‌و لێکترازان‌و فەشەلهێنانی‬ ‫دەسکرد‌و‬ ‫پەیماننامە‌و بڕیاڕە‬ ‫داسەپێندراوەکانی پێشوە‪.‬‬ ‫رەنگە بۆ ماوەیەکی دیکەش‬ ‫بە هۆی هەلومەرجی ناوچەیی‌و‬ ‫نێودەوڵەتی‪ ،‬دەوڵەتی عێڕاق‬ ‫هەر بەو پێکهاتانەوەو‪ ،‬بە قبوڵی‬ ‫هاوسەنگی‌و تەوافوقێکی نوێ‪ ،‬بتوانێ‬ ‫دامەزرێتەوە‪ .‬بەاڵم دەرهاویشتەی‬ ‫ئەزمون‌و مێژووی ئەم سەد ساڵە‬ ‫پێمان دەڵێ‪ :‬رەوتی روداوەکان‬ ‫بەرەو سڕینەوەی ئاسەواری ئەم‬ ‫دابەشکردنە دەسکردەی دوای‬ ‫شەڕی جیهانی یەکەم هەنگاو دەنێ‪.‬‬ ‫نە عێڕاق‌و نە سوریە وەک خۆیان‬ ‫دەمێننەوە‌و‪ ،‬کوردیش ئیتر بەری‬ ‫پێناگیرێ تا خۆی چارەنوسی خۆی‬ ‫دیاری بکات‌و دەوڵەتی سەربەخۆ لە‬ ‫باشور دابمەزرێنێ‪ .‬ئەوە دەسپێکی‬ ‫گۆڕانە گەورەکان لە سیمای سیاسی‌و‬ ‫جوغرافیای ڕۆژهەاڵتی ناوین دەبێ‬ ‫کە بە داخەوە بە دەرد‌و ژان‌و ئازار‬ ‫دەبێ‪ .‬بزاوتی رزگاریخوازی کورد‬ ‫دەرفەتی گەورەی بۆ پێشوەچون بۆ‬ ‫ڕەخساوەو‪ ،‬هەڕەشە‌و کەف چەراندنی‬ ‫دەوڵەتی کۆماری ئیسالمی ئێرانیش‪،‬‬ ‫بێگومان تەگەرە‌و گرفتی بۆ دروست‬ ‫دەکات‪ ،‬ئەمما ناتوانێ بەر بەو‬ ‫رەوتە کۆمەاڵیەتی‌و سیاسیە بگرێ‪.‬‬ ‫کوردیش لە باشور دەبێ ئەم راستیە‬ ‫ببینێ‌و بە یەکگرتوویی کارێک بکات‬ ‫کە نە لە پێش روداوەکانەوە بێ‌و نە‬ ‫لێی وەدوا بکەوێ‪ .‬پێویستە رێبەریی‬ ‫سیاسی کوردستان بە دڵقایمی‌و‬ ‫بڕوابەخۆیی بۆ پتەوکردنی بەستێنی‬ ‫سەربەخۆیی لەم بەشەی کوردستان‪،‬‬ ‫هەنگاو بنێن‌و بە ژیری پالن دابڕێژن‪.‬‬ ‫لەو بوارەدا پشتگریی هەموو گەلی‬ ‫کورد‌و بەشەکانی دیکەی کوردستان‌و‬ ‫هاوئاهەنگ بوون لەگەڵیان تەنیا‬ ‫چەکی بەهێزە بۆ بەرپەرچدانەوەی‬ ‫پیالنی نەیاران‌و دوژمنان‪.‬‬

‫لەگفتوگۆ ئەتۆمییەكانی ڤیەن ئێران جارێكی دیكە نەرمی نواند‬ ‫ئا‪ :‬دواڕۆژ‬ ‫شەشەمین خولی وتووێژە ئەتۆمییەكان‬ ‫لەنێوان ئێران‌و گروپی ‪ 1+5‬لە ڤیەن‬ ‫بەڕێوەچوو‪ .‬سەرەڕای ئەوەی هەیئەتی‬ ‫ئێرانی سەبارەت بە داواكارییەكانی رۆژئاوا‬ ‫نەرمیان نواندوە‪ ،‬بەاڵم تا ئێستاش قەیرانی‬ ‫ئەتۆمی ئێران بەچارەسەرنەكراوی ماوەتەوە‪.‬‬ ‫وتەبێژی كۆشكی سپی رۆژی دووشەممە‬ ‫‪23‬ی پوشپەڕ رایگەیاند كە ئێران لەوتووێژە‬ ‫ناوەكییەكان لەگەڵ رۆژئاوا جیدی بووە‪،‬‬ ‫بەاڵم هێشتا بۆ نیشاندانی ئەوەی كە‬ ‫بەرنامەی ناوەكی ئێران ئاشتیخوازانەیە‪،‬‬ ‫پێویستە هەوڵی زیاتر بدات‪.‬‬ ‫بەپێی راپۆرتی ئاژانسی رۆیتێرز‪« ،‬جاش‬ ‫ئێرنێست» وتەبێژی كۆشكی سپی سەبارەت‬ ‫بەوە كە ئایا وەزیری دەرەوەی ئەمریكا‬ ‫دەسەاڵتی ئەوەی هەیە ئۆلتیماتۆمی ‪20‬ی‬ ‫ژوییە لە گفتوگۆكان لەگەڵ ئێران درێژبكاتەوە‬ ‫وتی جان كەیری لە وتووێژەكانی ڤیەن‪،‬‬ ‫ئاستی جیدی بوونی ئێرانی هەڵسەنگاند‪.‬‬ ‫وتیشی كەیری بەنیازە بۆ واشینگتۆن‬

‫بگەڕێتەوە‌و پێشنیارەكانی بخاتەبەردەم‬ ‫باراك ئۆباما سەرۆكی ئەو واڵتە‪.‬‬ ‫وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كە رۆژی‬ ‫یەكشەممەی رابردوو بۆ شكاندنی بنبەست لە‬ ‫وتووێژە ئەتۆمییەكانی ئێران سەردانی ڤیەنی‬ ‫كرد‪ ،‬رۆژی دووشەممە وتووێژێكی چڕ‌وپڕیان‬ ‫لەگەڵ هاوتا ئێرانییەكەی‪ ،‬محەمەد جەواد‬ ‫زەریف ئەنجامدا‪ .‬بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی‬ ‫فرانس پرێس‪ ،‬كەیری وتووێژەكانی لەگەڵ‬ ‫زەریف بە دشوار ناولێبرد‪.‬‬ ‫رۆژێك پێش دەسپێكردنی گفتوگۆكانی‬ ‫ڤیەن‪ ،‬عەباس عێراقچی‪ ،‬ئەندامی بااڵی‬ ‫تیمی دانوستانكاری ناوەكی ئێران دەڵێت‪،‬‬ ‫لەنوسینەوەی دەقی رێكەوتن لەگەڵ واڵتانی‬ ‫ئوروپایی پێشكەوتنێك بەرچاو دەكەوێت‪،‬‬ ‫بەاڵم لە بابەتە جیدی‌و بنەڕەتییەكاندا تا‬ ‫ئێستا هیچ پێشكەوتنێك بەدەست نەهاتووە‌و‬ ‫بەوتەی ئەو ئەگەر وتووێژەكان شكست‬ ‫بخوات‪ ،‬بەرپرسیارێتییەكەی دەكەوێتە‬ ‫ئەستۆی الیەنی بەرامبەر‪.‬‬ ‫عەباس عێراقچی‪ ،‬جێگری وەزیری دەرەوەی‬ ‫رژیم‌و ئەندامی بااڵی تیمی دانوستانكاری‬ ‫ناوەكی ئێران رۆژی شەممە‌و رۆژێك پێش‬

‫كۆبوونەوەی گروپی ‪‌1+5‬و ئێران‪ ،‬لەڤیەن‬ ‫وتی‪ :‬لەبابەتی ناوەرۆك پێشكەوتن بووی‪،‬‬ ‫بەاڵم لە بابەتە سەرەكییەكان هێشتا‬ ‫بەڕێكەوتن نەگەیشتوون‪.‬‬ ‫عێراقچی ئەوەش دەڵێت كە لەسەر‬ ‫زیاتر لەسەدا ‪ 50‬تا ‪60‬ی دەقی رێكەوتنە‬ ‫گشتییە‪ ،‬لەنێوان هەردوو ال رێكەوتن هەیە‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەمەش بەو مانایە نیە هەموو شتێك‬ ‫كۆتایی هاتبێت‪ .‬ناوبراو لەبارەی چەندین‬ ‫بابەت وەك «ریزی زەمانبەندی البردنی‬ ‫ئابلۆقەكان‌و ریزی پەیوەندیدار بە ئاسایی‬ ‫بوونەوەی دۆسیەی ناوەكی ئێران» وتی‬ ‫ئەو بابەتانە هێشتا وەك خۆی ماوەتەوە‌و‬ ‫هیچ رێكەوتنێك بەدەست نەهاتووە‪ .‬بەپێی‬ ‫ئەو راپۆرتە گرنگترین بابەت لە گفتوگۆكانی‬ ‫ئەم دواییە‪ ،‬بڕیاردان بووە لەسەر رێژەی ئەو‬ ‫ئۆرانیۆمەی لەالیەن ئێرانەوە پیتاندنی بۆ‬ ‫دەكرێت‪ .‬وەزیری دەرەوی ئەمریكا هەروەها‬ ‫شەوی دووشەممە كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵی‬ ‫لەگەڵ كاترین ئەشتۆن‪ ،‬بەرپرسی سیاسەتی‬ ‫دەرەوەی یەكێتی ئوروپا‌و محەمەد جەواد‬ ‫زەریف ئەنجامدا‪ .‬پاش كۆبونەوەكەش كەیری‬ ‫وتی كە ئەوان بەسەختی سەرقاڵی گفتوگۆن‌و‬

‫كار دەكەن‪.‬‬ ‫لەالیەكی ترەوە رۆژنامەی واڵستریت ژۆرناڵ لە‬ ‫ژمارەی رۆژی دووشەمەی خۆیدا لەزاری چەند‬ ‫دیپلۆماتێكەوە كە بەشداری كۆبوونەوەكانی‬ ‫ئێران‌و گروپی ‪1+5‬ن‪ ،‬دەنوسێت ئێران بۆ‬ ‫یەكەمجار دەربارەی كەمكردنەوەی زەرفیەتی‬ ‫پیتاندنی ئۆرانیۆم لەماوەی گرێبەستی گشتی‬ ‫نەرمی لەخۆی نیشانداوە‪.‬‬ ‫ئێران‌و گروپی ‪ 1+5‬لە شەشەمین خولی‬ ‫وتوێژەكانی خۆیان لەكاتی هاتنەسەر كاری‬ ‫دەوڵەتی حەسەن رۆحانی لە گەالوێژی ساڵی‬ ‫رابردوو‪ ،‬بەدوای رێكەوتنێكی گشتی بۆ‬ ‫چارەسەری قەیرانی ئەتۆمی ئێرانن‪.‬‬ ‫ساڵی رابردوو ئێران لە كۆبوونەوەی ژنێڤ‬ ‫رێكەوتنێكی كاتیی كرد كە بەپێی ئەو‬ ‫رێكەوتنە ئێران بەشێك لە چاالكییەكان بۆ‬ ‫پیتاندنی ئۆرانیۆم هەڵپەسارد‌و لەبەرامبەردا‬ ‫ئابلۆقەكانی سەر ئێران كەمتر بووەوە‪.‬‬ ‫دانوستانكاران لە ڤیەن دەبێت تا رۆژی‬ ‫‪20‬ی ژوئیەی ئەمساڵ ئەم رێكەوتنە دائیمی‬ ‫بكەن‪ .‬ئەمە ئەگەرەش لەبەرچاو گیراوە‬ ‫ئەگەر رێكەوتن نەكرا‪ ،‬كاتی گفتوگۆكان درێژ‬ ‫بكەنەوە‪.‬‬

‫لەالیەكی ترەوە هەواڵنێری رۆیتێرز‪ ،‬لەزاری‬ ‫دیپلۆماتەكانی رۆژئاوا دەنوسێت كە وتارێكی‬ ‫عەلی خامەنەیی دەستی شاندی ئێرانی‬ ‫بەستوەتەوە‌و ئەمەش دەتوانێت شانسی‬ ‫ئێران بۆ رێكەوتن لەگەڵ شەش زلهێزی‬ ‫جیهان‌و كۆتایی ئابلۆقەكان كەمبكاتەوە‪.‬‬ ‫خامەنەیی رۆژی ‪16‬ی پوشپەڕ لەوتارێكدا‬ ‫لەسەر وردەكاریی ناكۆكی نێوان ئێران‌و‬ ‫گروپی ‪« ،1+5‬زەرفیەتی پیتاندن»‪،‬‬ ‫«توێژینەوە‌و پەرەپێدان»‌و «دامەزراوەی‬ ‫فەردو»ی بە سێ بابەتی گرنگ لە گفتوكانی‬ ‫ئێران‌و رۆژئاوا ناولێبرد‪.‬‬ ‫دیپلۆماتەكان دەڵێن ئەم وتارەی كە چەندین‬ ‫خاڵی لەسەر بەرنامەی ناوەكی ئێران‌و‬ ‫داواكاری تاران تێدابوو‪ ،‬هەیەتی ئێرانی‬ ‫لەڤیەن توشی سەرسوڕمان كرد‪.‬‬ ‫سەرەڕای نەرمی نواندن‌و ئیمتیازدانی‬ ‫ئێران بە گروپی ‪ ،1+5‬بەاڵم تا ئێستاش‬ ‫ئێران توان‌و زەرفیەتی پتیاندنی ئۆرانیۆم‌و‬ ‫دروستكردنی چەكی ناوەكی هەیە‪ .‬رەنگە‬ ‫داهاتووی گفتوگۆ ئەتۆمییەكان روناكی زیاتر‬ ‫لەسەر دۆسیەكە دابنێت‪ ،‬ئەگەرچی پێدەچێت‬ ‫ماوەیەكی زۆریشی پێبچێت‪.‬‬


‫‪2‬‬

‫ژمار‌ه (‪ )68‬ساڵی حەوتەم‪٢٠١٤/٧/١٦ ،‬‬ ‫‪dwaroj@komala.com‬‬

‫راگەیاندنی‬ ‫کۆمەڵە بە بۆنەی‬ ‫‪ ٣١‬جۆزەردان‪،‬‬ ‫ڕۆژی پێشمەرگەی‬ ‫کۆمەڵە‬ ‫‪٣١‬ی جۆزەردان‪ ،‬ڕۆژی شەهید بوونی‬ ‫هاوڕێ خانە موعینی لە شەڕ لەگەڵ‬ ‫هێزەکانی بەعس‪ ،‬بە بڕیاری کومیتەی‬ ‫ناوەندیی کۆمەڵە وەک ڕۆژی پێشمەرگەی‬ ‫کۆمەڵە دیاریکرا‪ .‬لە ساڵی ‪١٣٥٨‬‬ ‫هەتاوی بەوالوە هەموو ساڵێ ئەم ڕۆژە‬ ‫لە مەقەڕەکانی کۆمەڵە‪ ،‬لە شار و لە‬ ‫دێ و‪ ،‬لە الیەن دۆستان و الیەنگران و‬ ‫بنەماڵەی گیانبەختکردوان کۆمەڵەوە‪،‬‬ ‫ڕێزی لێدەگیرێ و بە شێوازی جۆراوجۆر‬ ‫یادی ئەم ڕۆژە دەکرێتەوە‪ .‬یادی هەموو‬ ‫شەهیدانی تێدا بەرز رادەگیرێ‪ ،‬رێز لە‬ ‫خەبات و تێکۆشانی هەموو ئەو کەسانە‬ ‫دەگیرێ کە لە سەنگەری بەرگریدا‬ ‫لە ریزی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە‬ ‫خەباتیان کردوە‪ .‬هەروەها ‪٣١‬ی جۆزەردان‬ ‫دەرفەتێکە تا جارێکی دیکە پەیمان نوێ‬ ‫بکەینەوە بۆ وەدیهێنانی ئامانجی رزگاریی‬ ‫خەڵکی کوردستان لە دەست ستەمی‬ ‫نەتەوەیی و چەوساندنەوەی ئینسان بە‬ ‫دەستی ئینسان‪.‬‬ ‫ئەوڕۆ لە هەلومەرجێکدا یادی ‪٣١‬ی‬ ‫جۆزەردان بەرز رادەگرین کە گەلی کورد‬ ‫لە هەموو بەشەکانی کوردستان‪ ،‬هەم‬ ‫دەسکەوتی گەورەی وەدیهێناوەو‪ ،‬هەم‬ ‫رووبەڕوی هێرش و پیالنی دوژمنانیش‬ ‫بۆتەوە‪ .‬بۆیە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی‬ ‫کوردستان لەگەڵ پیرۆزکردنی ئەم ڕۆژە‪،‬‬ ‫جەخت لەوە دەکاتەوە کە کۆمەڵە بۆ‬ ‫وەدەستهێنانی مافی نەتەوەیی خەڵکی‬ ‫ڕۆژهەاڵتی کوردستان سورتر لە جاران‬ ‫لە سەنگەری بەرگری دەمێنێتەوەو‪ ،‬وەک‬ ‫هەمیشە قەاڵی قایمی دیفاع لە کرێکاران‬ ‫و زەحمەتکێشان دەبێ و بۆ ئەم مەبەستە‬ ‫و بۆ گەورەکردنەوە‪ ،‬یەکگرتنەوە و‪،‬‬ ‫هاتنەوە مەیدانی کۆمەڵەیەکی خەباتکاری‬ ‫جەماوەریی‪ ،‬تێدەکۆشێ و هەوڵەکانی تا‬ ‫ئێستای لەم بوارەدا چڕتر دەکاتەوە‪.‬‬ ‫ئێمە لەم هەلومەرجەدا جارێکی دیکە‬ ‫لەسەر راگرتنی هێزی پێشمەرگە و‬ ‫پەرەپێدانی‪ ،‬لەسەر دەوری بەرگری‬ ‫چەکدارانە لە بەرانبەر هێرشی نیزامی و‬ ‫رێگاچارەی ئەمنی و نیزامی مەسەلەی‬ ‫کورد لە ڕۆژهەاڵتی کوردستان‪ ،‬لە‬ ‫الیەن کۆماری ئیسالمیەوە‪ ،‬پێداگری‬ ‫دەکەینەوە و تا دیکتاتۆری و زەوتکردنی‬ ‫ماف‪ ،‬سیاسەتی داگیرکەران بێ‪ ،‬خەڵکی‬ ‫کوردستان چەک لە شانیان ناهێننە خوار‬ ‫و هێزی پێشمەرگەش دەمێنێ‪.‬‬ ‫ئەوڕۆ روداوەکانی ناو عێراق و بوونی‬ ‫چەندین جۆر هێزی چەکداری ترۆریست لە‬ ‫ناوچەکە و هەڕەشەکانیان لە سەر بزاوتی‬ ‫کورد‪ ،‬دەیسەلمێنن کە تا چ رادەیەک بوونی‬ ‫هێزی چەکداری پارێزگاری دێمۆکراسی لە‬ ‫بزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد و پشتیوانی‬ ‫خەباتی مەدەنی و سیاسی جەماوەریی‪،‬‬ ‫پێویستیەکی حاشاهەڵنەگرە‪ .‬کۆمەڵە‬ ‫خۆی ئامدە دەکات لە دەوری داهاتوودا‬ ‫لە باری چەندایەتی و چۆنایەتی بایەخی‬ ‫زۆرتر بەم هێزە بدات و ئامادەی هاوکارییە‬ ‫لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی هەموو هێزە‬ ‫سیاسیەکان بۆ بەرگری لە خەباتی گەلی‬ ‫کوردمان لە ڕۆژهەاڵتی کوردستان هەموو‬ ‫هەنگاوێک باوێژێ‪.‬‬ ‫کۆمەڵەی‬ ‫پیرۆزەدا‬ ‫بۆنە‬ ‫لەم‬ ‫یادی‬ ‫کوردستان‬ ‫زەحمەتکێشانی‬ ‫هەموو گیانبەختکردوانی کۆمەڵە بەرز‬ ‫رادەگرێ و ساڵو دەنێرێ بۆ هەموو‬ ‫بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و پەیمان‬ ‫نوێدەکاتەوە کە بە گیان و دڵ پارێزگاری‬ ‫لە دەسکەوتە مێژوییەکانی پێشمەرگەی‬ ‫کۆمەڵە بکات و پەرەیان پێبدات‪.‬‬ ‫بەرز و بەریز بێ یادی کاک خانە موعینی‬ ‫و هەموو کیانبەختکردوانی کۆمەڵە‬ ‫پیرۆز بێ ‪ ٣١‬جۆزەردان‪ ،‬ڕۆژی‬ ‫پێشمەرگەی کۆمەڵە‬ ‫کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان‬ ‫‪ ٣٠‬جۆزەردانی ‪ ١٣٩٣‬هەتاوی‬

‫هه‌واڵ‌و راپۆرت‬

‫راگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە‬ ‫هێرشی داعش بۆ سەر ڕۆژئاوا‬

‫ماوەی چەند ڕۆژێکە چەکدارانی داعش‬ ‫دوای ئەوەی سوپای عێڕاق هەرەسی‬ ‫هێنا و خۆیان پڕ چەک کرد‪ ،‬دەستیان‬ ‫داوەتە هێرش بۆ سەر کوردستانی ڕۆژئاوا‬ ‫و کانتونی کوبانییان خستۆتە مەترسی‪.‬‬ ‫ئێمە بە تەواوی پشتیوانی خۆمان بۆ‬ ‫بەرگریکردنی دەسکەوتەکانی بزاوتی‬ ‫رزگاریخوازی کورد لە ڕۆژئاوا رادەگەیەنین‬ ‫و‪ ،‬وێڕای مەحکوم کردنی ئەم هێرش و‬ ‫داگیرکاریەی داعش‪ ،‬هەموو بەرگریکارانی‬ ‫کوبانی دڵنیا دەکەینەوە کە گەلی کورد‬ ‫لە ڕۆژهەاڵت پشتیان دەگرن و کۆمەڵەی‬

‫زەحمەتکێشانیش بە ئەرکی خۆی دەزانێ‬ ‫لەم دەمە ئاستەمەدا هاوکار و داکۆکیکاری‬ ‫گریالی رۆژئاوا بێ‪.‬‬ ‫هەر وەها داوا لە هەموو هێزە سیاسیەکانی‬ ‫ڕۆژئاوا‪ ،‬بە تایبەتی پەیەدە دەکەین بە‬ ‫یەکریزی دژ بەم پیالنەی کۆنەپەرەستان و‬ ‫دوژمنانی ئازادی و دێمۆکراسی بوەستنەوە‬ ‫و حەولی تەواو بخەنە گەڕ تا ناکۆکی‬ ‫نێوانیان لە پێناو یەکریزی بزوتنەوەکە‬ ‫بپارێزن‪ .‬خوازیاری ئەوەین هەموو هێزە‬ ‫سیاسیەکانی هەموو بەشەکانی کوردستان‬ ‫بۆ شکستهێنان بە تەجاوەزکاریی داعش و‬ ‫پشتیوانی بزوتنەوەی رەوای گەلی کورد‬ ‫لە ڕۆژئاوا‪ ،‬وەگەڕ بکەون و لە سازدانی‬ ‫پشتیوانی نێونەتەوەیی تا کردەی مەیدانی‬ ‫و سەربازی و کۆمەکی لۆجستیکی بۆ‬ ‫بەهێزکردنی گەریالی ڕۆژئاوا لە حەولدا بن‪.‬‬ ‫کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان‬ ‫‪ ٢٠١٤ .٧ .٨‬زایینی‬

‫راگەیاندنی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی شێخ‬ ‫عەلی(مەحمود عەبدولرەحمان ئەحمەد)‬ ‫دوینێ شێخ عەلی‪ ،‬پێشمەرگەی دێرین‪،‬‬ ‫کادیری تێکۆشەر و دڵسۆزی یەکێتی‬ ‫نیشتمانی کوردستان و‪ ،‬دۆست و پشتیوانی‬ ‫لەبیرنەچوی کۆمەڵە لە ڕۆژە سەختەکاندا‪،‬‬ ‫دڵی پڕ ئاواتی لە لێدان کەوت‪ .‬هەموو‬ ‫پێشمەرگە دێرینەکان لەگەڵ ناوی‬ ‫خولەکەشکوڵ ئاشنان و یەکێک لە فەرماندە‬ ‫ناودارەکانی پێشمەرگەیە لە باشوری‬ ‫کوردستان کە‪ ،‬هەموان رێزی لێدەگرن‪.‬‬ ‫هەروەها شێخ عەلی لەو یەکەم فەرماندە‬ ‫و پێشمەرگانەیە کە دوای هێرشی کۆماری‬ ‫ئیسالمی بۆ سەر کوردی ڕۆژهەاڵت‪ ،‬وەک‬ ‫یاریدەدەر هاتن و لە گواستنەوەی ئەزمونی‬ ‫خۆیان بۆ پێشمەرگەی کۆمەڵە هیچ درێغیان‬ ‫نەکرد و ئازایانە شان بە شانی ئێمە لەگەڵ‬ ‫دوژمن جەنگان و خوێنیاندا‪ ،‬ئەو ڕۆژانە و‬ ‫لە ڕۆژهەاڵتی کوردستانیش شێخ عەلی یاد‬ ‫و خۆشەویستی بەجێهێشت و ناوی لە الی‬ ‫پێشمەرگەی کۆمەڵەدا هەمیشە بە رێزەوە‬ ‫دێتە سەر زاران‪.‬‬

‫ئێمە لە الیەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە‬ ‫سەرەخۆشی خۆمان پێشکەش بە ریزەکانی‬ ‫یەکێتی نیشتمانی و هاوسەنگەران و‬ ‫بنەماڵەی خەباتکاری شێخ عەلی دەکەین‬ ‫و دڵنیایان دەکەینەوە کە یاد و ماندووبونی‬ ‫ئەحمەد‬ ‫حەبدولرەحمان‬ ‫مەحمود‬ ‫سنورەکانی کوردستانی باشوری تێپەڕاندوە‬ ‫و تا هەتایە یادی لە دڵی خەڵکدا وەک‬ ‫ڕۆڵەیەکی بە ئەمەگ دەمێنێتەوە‪.‬‬ ‫بەرز و بەڕێز بێ یادی شێخ عەلی‬ ‫کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان‬ ‫‪٢٠١٤ .٦ .١٥‬‬

‫راگەیاندنی هاوبەش‬ ‫سەبارەت بە بەڕێوەنەچوونی کۆنفرانسی الوانی چوارپارچه‌ی کوردستان‬ ‫هاونیشتمانانی خۆشه‌ویست!‬ ‫الوانی چاالک‌و سه‌رجه‌م رێکخراوه‌کانی‬ ‫الوانی چوارپارچه‌ی کوردستان!‬ ‫له ماوه‌ی رابردوودا‪ ،‬لێژنه‌ی هاوئاهه‌نگیی‬ ‫رێکخراوه‌کانی الوانی رۆژهه‌اڵت به‬ ‫باڵوکردنه‌وه‌ی چه‌ند راگه‌یه‌نراو بیروڕای‬ ‫گشتیمان له به‌ڕێوه‌چوونی چواره‌مین‬ ‫کۆنفڕانسی الوانی چوار پارچه‌ی کوردستان‬ ‫ئاگادار کرده‌وه‌‪ ،‬به‌داخه‌وه‌ به هه‌ندێ هۆو‬ ‫به‌تایبه‌ت خاوبوونی ژماره‌یه‌ک ک ‌هس‌و الیه‌ن‬ ‫له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ راپه‌ڕاندنی کاره‌کان‌دا‬ ‫ئه‌و کۆنفرانسه که بڕیاربوو تا کۆتایی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌که که به شێوه‌ی تاک‌ڕه‌هه‌ندانه الوان‪ ،‬ئێمه ئه‌و شێوازه له راگه‌یه‌نراو‬ ‫له الیه‌ن تاکه حزبێکه‌وه پێک‌هات‪ ،‬دواتر به کوردانه‌و الوانه‌و دۆستانه نازانین‌و‬ ‫مانگه ببه‌سرێ‪ ،‬به‌ڕێوه‌نه‌چوو‪.‬‬ ‫ئه‌وه‌ی که له‌و ماوه‌یه‌دا بۆ هه‌موو زۆرینه‌ی رێکخراوه‌کانی الوان له چوار سه‌ره‌ڕای پاراستنی ره‌خنه‌کانمان‌و قه‌بووڵ‬ ‫رێکخراوه‌کانی الوانی رۆژهه‌اڵت‌و لێژنه‌ی پارچه‌ی کوردستان به‌شدارییان تێدا کردو کردنی ره‌خنه له‌سه‌ر خۆشمان‪ ،‬دووپاتی‬ ‫الوانی ئێمه‌ش وه‌ک پرسێکی هه‌ستیارو پێویست ئه‌که‌ینه‌وه ئه‌و شێوازه له راگه‌یاندن‬ ‫رێکخراوه‌کانی‬ ‫هاوئاهه‌نگیی‬ ‫رۆژهه‌اڵتی کوردستانیش جێی شانازی‌و به پیریه‌وه چووین‪ ،‬لێره‌دا ناچارین بیڵێین خزمه‌ت به پرسی الوان‌و کێشه‌ی کوردو‬ ‫ده‌سکه‌وت بوو‪ ،‬هاوده‌نگی‌و تێگه‌یشتن که مخابن ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش ده‌ست‌و بیری هاوڕیزیی پێویستی نێوانمان ناکات‪.‬‬ ‫به‌م شێوه‌یه‪ ،‬بڕوامان وایه چه‌ند‬ ‫له ‌یه‌کتر بوو‪ ،‬که به‌داخه‌وه‌و دوای چه‌ند حزبی‌و خۆزاڵ کردنی هه‌ژموونیی چه‌ند‬ ‫ره‌فتاری خۆسه‌پێنه‌رانه‌‌ی وته‌بێژی لێژنه‌ی رێبه‌رییه‌کی ناو حزبه‌کان تێکی‌داو نه‌ی هۆکاری دیاری وه‌ک بارودۆخی نێوخۆیی‬ ‫باشووری کوردستان‌و به‌رده‌وام بوونی‬ ‫رۆژهه‌اڵت کۆتایی پێ‌هات؛ ئێمه سه‌ره‌ڕای هێشت الوان‪ ،‬الوانه به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن‪.‬‬ ‫له رۆژانی رابردوودا‪ ،‬راگه‌‌یه‌نراوی دووجه‌مسه‌ریی نێوان زل‌هێزه کوردییه‌کان‌‪،‬‬ ‫ره‌خنه‌ی توندمان له‌و شێوازه ره‌فتاره به‬ ‫هیوای پیداچوونه‌وه‌و کاری هاوبه‌شین له لێژنه‌ی هاوئاهه‌نگیی رێکخراوه‌کانی الوانی سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی خۆسه‌پاندن له‌نێو‬ ‫رۆژهه‌اڵت باڵو بووه‌وه که تێیدا ناوی دوو لێژنه‌ی رۆژهه‌اڵت‌و چه‌ند هۆکاری‌تریش‬ ‫داهاتوودا‪.‬‬ ‫پێویسته دووپاتی بکه‌ینه‌وه‪“ ،‬کۆنفڕانسی رێکخراو هاتبوو وه‌ک فاکته‌ره‌کانی رێگر له رێگر بوون له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌نه‌چوونی‬ ‫الوانی چوار پارچه‌ی کوردستان” به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونی چواره‌م کۆنفرانسی ئه‌و کۆنفڕانسه‌دا‪ .‬بێ‌گومان ئه‌وه دوایین‬

‫پڕۆژه‌یه‌ک نییه که ئێمه‌ وه‌ک رێکخراوه‌کانی‬ ‫الوانی رۆژهه‌اڵت بتوانین به‌ڕێوه‌ی‬ ‫ببه‌ین‌و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ به‌و مانایه‌ش نیه‌‬ ‫که‌ ئێمه‌ سه‌ربه‌خۆیی خۆمان له‌ده‌ست‬ ‫دابێ‌و ئه‌وانه‌ی که‌ له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی ئه‌و‬ ‫شێوازه‌ن‪ ،‬خاوه‌ن سه‌ربه‌خۆیی بن‪ ،‬واته‌‬ ‫ئێمه‌ مادام که‌ له‌گه‌ڵ شێوازی راگه‌یاندنی‬ ‫ئه‌و جۆره‌ نین‌و پێمان وایه‌ که‌ ده‌بێ زیاتر‬ ‫ته‌حه‌ممولمان بکردایه‌و چاوه‌ڕوان باین تا‬ ‫النی که‌م بزانین وه‌زعی باشوور به‌ تایبه‌تی‬ ‫به‌ره‌و کوێ ده‌چێ‪ ،‬ئه‌وکات ده‌کرا وه‌ها‬ ‫هه‌ڵوێستیک بگیردرێ‪ ،‬به‌اڵم وادیاره‌ هه‌ر‬ ‫که‌س له‌گه‌ڵ شتی خراب نه‌بێ ئه‌وه‌ به‌‬ ‫مانای له‌ده‌ستدانی سه‌ربه‌خۆیی‌یه‌‪ ،‬به‌‬ ‫پێچه‌وانه‌ گرتنی هه‌ڵوێستی دروست مانای‬ ‫سه‌ربه‌خۆیی ده‌گه‌یه‌نێ!‬ ‫به‌ هیوای تێگه‌یشتن‌و کاری هاوبه‌شی‬ ‫راسته‌قینه!‬ ‫رێکخراوی الوانی پێشڕه‌و‬ ‫یه‌کیه‌تیی الوانی دێمۆکڕاتی رۆژهه‌اڵتی‬ ‫کوردستان‬ ‫‪7‬ی پووشپه‌ڕی ‪1393‬ی هه‌تاوی‬ ‫‪28‬ی ژوئه‌نی ‪2014‬ی زایینی‬

‫بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ‪31‬ی جۆزەردان لەسەر گڵكۆی هاوڕێ خانە‬

‫رۆژی هەینی ‪30‬ی جۆزەردان‪ ،‬ژمارەیەك‬ ‫لە ئەندامانی سەركردایەتی ‌و كادر‌و‬ ‫پێشمەرگەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی‬ ‫كوردستان بەبۆنەی رۆژی پێشمەرگەی‬ ‫كۆمەڵە‪ ،‬رێوڕەسمێك لەسەر گڵكۆی هاوڕێ‬ ‫خانەی موعینی سازكرا‪.‬‬ ‫بۆ رێزگرتن لە یاد‌و بیرەوەری یەكەم‬ ‫پێشمەرگە‌و یەكەم گیان بەختكردوی‬ ‫كۆمەڵە هاوڕێ سەعیدی موعینی ناسراو بە‬ ‫“خانە”‪ ،‬هەروەها بۆ بەرز راگرتنی رۆژی‬

‫پێشمەرگەی كۆمەڵە‪ ،‬رێوڕەسمێك بە‬ ‫بەشداری ئەندامانی سەركردایەتی كۆمەڵە‌و‬ ‫ژمارەیەك لە كادر‌و پێشمەرگەكانی‬ ‫كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە‬ ‫سەر كڵگۆی هاوڕێ سەعیدی موعینی لە‬ ‫ناوچەی ماوەت بەڕێوەچوو‪.‬‬ ‫سەرەتای رێوڕەسمەكە بە سرودی بانگەواز‪،‬‬ ‫سرودی رەسمی كۆمەڵە‌و بە چەند ساتێك‬ ‫بە بێدەنگی وەستان بۆ رێزگرتنی لە‬ ‫یادی كاك خانە‌و هەموو گیانبەختكردوانی‬

‫كۆمەڵە دەستی پێكرد‪.‬‬ ‫پاشان هاوڕێ رەزا كەعبی‪ ،‬بەرپرسی‬ ‫دەستەی كارگێڕی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی‬ ‫كوردستان چەند وتەیەكی بەم بۆنەوە‬ ‫پێشكەش كرد‪.‬‬ ‫لەوتەكانی هاوڕێ رەزا پاش ئاماژە بە‬ ‫دەورونەقشی كاك سەعیدی موعینی وەك‬ ‫یەكەم پێشمەرگە‌و یەكەم گیانبەختكردوی‬ ‫كۆمەڵە‪ ،‬كاریگەرییەكانی كۆمەڵەی لەسەر‬ ‫كۆمەڵگای كوردستان لەماوەی ئەم سێ‬

‫دەیەی تاوتوێكرد‌و پەنجەی لەسەر خاڵە‬ ‫بەهێزەكانی پێشمەرگەی كۆمەڵە وەك‬ ‫یەكێك لە خۆشەویسترین كاركتەرەكانی ناو‬ ‫بزوتنەوەی كۆمەڵگای كوردستان دانا‪.‬‬ ‫لە رێوڕەسمەكدا وتاری رێكخراوی الوانی‬ ‫پێشڕەو بە بۆنەی ‪31‬ی جۆزەردان لەالیەن‬ ‫هاوڕێ كاوە كەریمی‪ ،‬بەرپرسی رێكخراوەكە‬ ‫خوێنرایەوە‪.‬‬ ‫رێوەڕەسمەكە بە خوێندنەوەی چەندین‬ ‫شێعر‌و سرود كۆتایی پێهات‪.‬‬


‫ژنان‬

‫ژمار‌ه (‪ )٦٨‬ساڵی حەوتەم‪٢٠١٤/٧/١٦ ،‬‬ ‫‪dwaroj@komala.com‬‬

‫‪5‬‬

‫قەدەغە كردنی رۆیشتنی ژنان بۆ نێو یاریگا وەرزشیەكان‪ ،‬پێشێلكردنی مافی ئەوانە‬ ‫ئا‪ :‬گەشین سۆهرابزادە‬ ‫بۆ نەچوونی ژنان بۆ نێو یاریگاو ئەستادیۆمە‬ ‫وەرزشیەكان‪ ،‬هەر كاربەدەستێكی رژیم‬ ‫بیانووو هۆكارێك دێنیتەوە‪ ،‬كە هیچیان‬ ‫گۆنجاوو جێ پەسەند نەبوون‪ .‬لە سەروبەندی‬ ‫یارییەكانی مۆندیاڵی واڵیباڵدا كە لە تاران‬ ‫بەڕێوە چوو‪ ،‬قەدەغە كردنی چوونە ژوورەوەی‬ ‫ژنان بۆ نێو یاریگاكان‪ ،‬لەگەڵ نارەزایەتی‬ ‫ژنان‌و تەنانەت زۆرێك لە كاربەدەستانی‬ ‫خودی رژیم بەرەوڕوو بووەتەوە‪ .‬لەو‬ ‫كاتەدا جیاوازییەك لە نێوان ژنانی ئێرانی‌و‬ ‫برازیلیدا كراو ژنانی برازیلی دەرفەتی چوونە‬ ‫ژوورەوەیان پێدراو دەیانتوانی لە نێو‬ ‫یاریگادا یارییەكان سەیر بكەن‪ .‬لەم كاتەداو‬ ‫قەدەغە كردنەی رۆیشتنی ژنانی ئێران بۆ‬ ‫نێو یاریگا كە میوانداری كێبەركێیە نێو‬ ‫نەتەوەییەكانە‪ ،‬دەتوانێ بە چ مانایەک بێت؟‬ ‫ئایا ئەم مەسەلە پەسەند كراوی مەجلیسە‪،‬‬ ‫یان حەزی چەند كاربەدەستێكی وەزارەتی‬ ‫وەرزش‪ .‬یان ئەگەر بەگشتی بەشداری رێگریکردن لەژنان بۆ چوون بۆ یاریگا لە ئێران‬ ‫ژنان‌و چوونە ژوورەوەیان بۆ نێو یاریگەکان‬ ‫قەدەغەیە‪ ،‬هۆكاری چوونە ژوورەوەی ژنانی ژنان زۆر حەزیان لە سەیر كردنی واڵیباڵە بەاڵم كەلتووری كۆمەڵگا هێشتا بۆ ئەوە‬ ‫غەیرە ئێرانی بۆ نێو یاریگاكان چییەو ئەم بڕۆن بۆ بینینی كێبەركێیەكانی ژنان‪ ».‬نابێت‌و زۆر زووە‪ .‬هەروەها وتیشی جگە‬ ‫هەاڵواردنە بۆچیە؟ هەر لەمبارەوە فاتیمە پێشتریش سكرتێری فدراسیۆنی واڵیباڵی لە پێداویستیە كەلتووریەكان پێویست بە‬ ‫ئالیا نوێنەری مەجلیسی شەورای ئیسالمی‪ ،‬ئێران وتبووی‪ :‬ژنان دەتوانن لە ماڵەوە دەرگای هاتنە ژوورەوەو رۆیشتنە دەرەوە‬ ‫لە سەر مەسەلەی قەدەغە بوونی رۆیشتنی سەیری كێبەركێیە جیهانیەكانی واڵیباڵ دەكات كە دەبێت لێكیان جیا بكەینەوە بۆ‬ ‫خانمان بۆ نێو یاریگاو ئیستادیۆمەكان بكەن‪.‬سكرتێری فیدراسیۆنی واڵیباڵی ئێران ئەوەی كێشەیەك نەیتە ئاراوە‪ .‬دواتریش لە‬ ‫بەتایبەت بۆ بینینی كێبەركێیەكانی سەبارەت بە قەدەغە كردنی چوونە ژوورەوەی واڵمی پرسیاری‪ ،‬ئەوەی كە ژنان بۆ بینین‬ ‫واڵیباڵ وتی‪« :‬كاری ژنان بەخێو کردن‌و ژنان بۆ نێو یاریگای واڵیباڵ وتی‪ »:‬باشتر و تەشویقی ئەو تیمەی كە بەدڵیانە چی‬ ‫پەروەردەی منداڵ‌و چێشت لێنانە‪ ،‬نەك وایە ئەم ژنانە لە ماڵەوە دانیشن‪ ».‬بكەن؟ وتی‪ :‬دەتوانن لە ماڵەوە دابنیشن‬ ‫بینینی كێبەركێیەكانی واڵیباڵ‪ .‬هەندێك مەحموود ئەفشاری دووست لە وتووێژێك بۆ تیمەكەیان دوعاو نزا بكەن‪ .‬هەروەها‬ ‫كەس ئەیانەوێت رۆڵگەلێك بدەن بە ژنان لەگەڵ هەواڵنێری ئیلنا وتی‪ :‬قەدەغە بوونی فائزە هاشمی بەرپرسی كاربەدەستی‬ ‫كە دژ بە ئەركە شەرعییەكانیانە‪ .‬ژنێك كە چوونی ژنان بۆ نێو یاریگا گشتییەو تەنها پێشووی رۆژنامەی (زن )‪،‬پێشتر لە سەر‬ ‫كێشەی سەرەكی چوون بۆ یاریگاو كاركردن پەیوەندی بە واڵیباڵەوە نییە‪ .‬لە راستیدا مەسەلەی قەدەغە بوونی چوونە ژوورەوەی‬ ‫لە دەرەوەی ماڵ‌و ئەم مەسەالنەیە‪ ،‬چیتر دۆخەكە بۆ بەشداری ژنان گونجاو نییە‪ .‬ژنان بۆ نێو یاریگاو ئەستادیۆمەكان وتی‪:‬‬ ‫ناتوانێت ئەركە سەرەكییەكانی جێ بەجێ دواتر لە واڵمی ئەم پرسیارە كە بۆ پێشوتر بە رای من دەبێت ئەم پرسیارە بكەین‬ ‫بكات‪ .‬دەتوانن پرسیار لەو كەسانە بكەن ئەم دۆخە وا نەبوو و ژنان دەیانتوانی بۆ كە بۆ دەبێت ژنان نەڕۆنە یاریگا؟ بوونی‬ ‫كە بۆ سەیر كردنی واڵیباڵ دەڕۆن‪ ،‬چەند بینی یارییەكانی واڵیباڵ بڕۆنە یاریگا؟ وتی‪ :‬ژنان لە یاریگاو ئەستادیۆم مەسەلەیەكی‬ ‫كەسیان هاوسەرگیریان كردووە؟ ئەوەیان دوای بەشداریان بۆمان دەركەوت كە هێشتا ئاساییە‪ .‬كۆمەڵگا لە ژن‌و پیاو پێكهاتووەو‬ ‫كە هاوسەرگیری كردووە چەندیان منداڵیان ئامادەیی ئەوەیان نییە بچنە ئەم شوێنانە‪ .‬بە شێوەیێكی سروشتی ژن‌و پیاو دەتوانن‬ ‫بووە‪ ،‬یان ئەگەریش منداڵیان هەیە چۆن راستە كە وەكوو فوتباڵ لە یاریگای واڵیباڵدا لە هەموو شوێنێك پێكەوە بن‪ .‬ئەوەیكە‬ ‫منداڵەكانیان پەروەردە دەكەن؟ ئەگەر كێشەی قسەو هەڵسوكەوتی ناشیرین نییە‪ ،‬پێش بە رۆیشتنی بەشێك لە كۆمەڵگا بۆ‬

‫نێو یاریگاكان بگیردرێت‪ ،‬جێگای پرسیارە‬ ‫نەك پێچەوانەكەی‪ .‬هەروەها وتیشی كە‬ ‫من وا بیر دەكەمەوە كە هەڵوێست گرتنی‬ ‫كۆمەڵێك لە بەرپرسان بەرانبەر بەم مەسەلە‬ ‫هەڵوێستێكی سیاسییە نەك هەڵوێستی‬ ‫ئایینی‌و شەرعی‪ .‬ئەمە كارێكە لە سەرەتاوە‬ ‫هەڵەیان تێیدا كردوەو ئێستا ماونەتەوەو‬ ‫نایانەوێت هەڵەكەیان قبووڵ بكەن‪ ،‬هەر‬ ‫بۆیە بێ هیچ هۆكارو مەنتقێكی گۆنجاو لە‬ ‫سەر ئەم مەسەلە پێداگری دەكەن‪ .‬تەنانەت‬ ‫ئەگەر هۆكارێكی شەرعی بۆ ئەم مەسەلە‬ ‫بێنەوە‪ ،‬بەوەشەوە ناتوانن بەری پێ بگرن‬ ‫لە بەر ئەوەی لە هیچ واڵتێكی ئیسالمیدا‬ ‫كۆسپێك بۆ ئەم مەسەلە نییەو ناتوانین‬ ‫بڵێین بەس ئێمەین لە ئیسالم تێدەگەین‌و‬ ‫ئەوانیتر نا‪ .‬یان كاتێك تیمی واڵتی ئێران‬ ‫لە واڵتێكیتردا بەشداری لە كێبەركێیكدا‬ ‫دەكات كۆنسوولگەری ئێران لەو واڵتە‪ ،‬داوا‬ ‫لە شارۆمەندانی ئێرانی لەو واڵتە دەكات‬ ‫بەشداری بكەن‌و هاندەری تیمەكەیان بن‪،‬‬ ‫جا خۆ لێرەدا ژنانیش بەشدار دەبن ئەمە‬

‫چون دەبێت ئەگەر قەدەغەیەو مەسەلەی‬ ‫شەرعی لە سەرە بۆ لەوێ بەری پێ‬ ‫ناگرن‌و قەدەغە نییە‪ ،‬ئەگەر كێشەكەش‬ ‫كەلتووری_ئەخالقیە‪ ،‬ئەوە بە بوونی ژنان‪،‬‬ ‫پیاوان تۆزێك رەعایەت دەكەنأو لە وتنی‬ ‫قسەی ناشرین‌و هەڵسوكەوتی ناشیرین‬ ‫كەم دەبێتەوەو ئەمە كاریگەرییەكی‬ ‫پۆزەتیڤە‪ ،‬ئەو كاریگەرییەی كە بەشی‬ ‫ئەمنیەت‌و هێزی ئینتیزامی نێو یاریگاكانیش‬ ‫نەیانتوانیوە هەیانبێت‪.....‬مەسەلەی بوونی‬ ‫ژنان لە ئیستادیۆمەكان‪ ،‬بە پێی یاسا‬ ‫نێونەتەوەییەكان ناتوانێت قەدەغە بێت‪.‬‬ ‫بەڕاسی لە كام شوێنی جیهاندا بەربەستێك‬ ‫بۆ بوونی ژنان لە واڵتەكەی خۆیان بۆ‬ ‫بینینی كێبەركێیەكانی وەرزش هەیە‪ .‬لێرەدا‬ ‫جێی خۆیەتی كە سەرنجێكیش بدەینە‬ ‫قسەی كاربەدەستێكی رژیم ئەسغەری‬ ‫ناسربەخت جێگری سیاسی‌و ئەمنیەتی‬ ‫فەرمانداری تاران لە سەر مەسەلەی‬ ‫چوونی ژنان بۆ نێو ئیستادیۆمی كێبەركێیە‬ ‫نێونەتەوەییەكانی واڵیباڵ کە وتوویە‪ :‬بڕیار‬ ‫وایە گەاڵڵەیەك لەمبارەوە لە الیەن شەورای‬ ‫ئەمنییەتی واڵتەوە ئامادە بكرێت‪ .‬بە راستی‬ ‫بوونی ژنان لە ئیستادیۆم‌و یاریگاكاندا‬ ‫مەسەلەیەكی ئەمنیەتییە كە دەبێ شەورای‬ ‫ئەمنیەتی واڵت وشەورای دابین كردنی‬ ‫پارێزگاكان لە سەری بڕیار بدەن؟ رۆیشتنی‬ ‫ژنان بۆ نێو ئەستادیۆمی وەرزشی یەكێك‬ ‫لەو مافە سەرەتاییانەیە كە بەداخەوە لە‬ ‫ئێران ژنان لێ بێبەش بوون‪ .‬بە هاتنە سەر‬ ‫كاری كۆماری ئیسالمی قەدەغەكاریەكان بۆ‬ ‫ژنان لە هەموو بوارەكاندا پەرەی سەندو‬ ‫ئەوان لە سەرەتاییترین ماف‪ ،‬وەك ئازاد‬ ‫بوونیان بۆ لەبەركردنی جل‌و بەرگ بێبەش‬ ‫كراون‪ .‬كۆماری ئیسالمی بناغەكانی خۆی‬ ‫لە سەر زەوت كردنی مافی ژنان‌و بەرتەسك‬ ‫كردنەوەی ئازادییە تاكەكەسیەكانی ئەوان‬ ‫دامەزراندووەو هەر لە یەكەم رۆژەوە هێرشی‬ ‫كردووەتە سەر ماف‌و دەسكەوتەكانی ئەوان‪.‬‬ ‫هەرچەند ژنانی ئێران هیچ كات تەسلیمی‬ ‫خواستی رژیم نەبوون‌و بەردەوام دژی‬ ‫سیاسەتەكانی رژیم هەڵوێستیان گرتووە‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەمجۆرە یاساو قەدەغەكاریانە‬ ‫كاریگەری نێگەتیڤی لە سەر ناخ‌و دەروونی‬ ‫ئەوان داناوە‪.‬‬

‫بەرتەسك كردنی كاری ژنان لە ئێران هەوڵی نوام چامسكی خوازیاری ئازاد كرانی‬ ‫رۆژنامەنووس مەرزیە رەسوڵی بوو‬ ‫هەمیشەیی بەرپرسانی رژیمە‬ ‫روناک ئەحمەدی‬ ‫دوای هاتنەسەر كاری كۆماری ئیسالمی لە‬ ‫ئێران تا دێت زیاتر ژنان لە مافە كۆمەاڵیەتی‪،‬‬ ‫سیاسی‌و كلتووریەكان بێبەش دەبن‌و‬ ‫یاساكانی ئەم رژیمە ئەوان زیاتر دەكاتە‬ ‫كۆیلەو ژێردەستە‪ .‬لە دوایین تەقاالكانی‬ ‫بەرپرسانی رژیم ئەوەیە كە شارەوانی تاران‬ ‫داوای لە هەموو بەڕێوەبەران‌و بەرپرسانی‬ ‫ئەم رێكخراوە كردووە تا بۆ چارەسەری‬ ‫كێشەی بێكاری لە كۆمەڵگە‪ ،‬لە وەرگرتن‌و‬ ‫دامەزراندنی ژنان وەك بەرپرسی ئۆفیس‪،‬‬ ‫ئۆپراتۆر‪ ،‬سكرتێرو ‪ ...‬خۆ ببوێرن‌و تەنیا‬ ‫پیاوان دابمەرزێنن‪ .‬ئەمە لە كاتێكدایە كە‬ ‫چەند رۆژ پێشتریش وەزیری پەروەردەی‬ ‫رژیمی كۆماری ئیسالمی بە ئامادە بوون‬ ‫لە شەورای شاری تاران نیگەرانی خۆی‬ ‫لە پەرەسەندنی رێژەی مامۆستایانی ژن‬ ‫دەربڕیوە‪ .‬شەهربانو ئەمانی نوێنەری‬ ‫پێشووی مەجلیس‌و راوێژكاری بەشی ژنانی‬ ‫رێكخراوی پاراستنی ژینگە لە وتووێژێك‬ ‫لەگەڵ ئیلنا سەبارەت بە بەرتەسك‬ ‫كردنەوەی كاری ژنان وتوویە‪ :‬بە گشتی‬ ‫ژنان لە شوێنی كار بە بەرپرسایەتی‌و دوور‬ ‫لە كێشە ماڵیەكان كار دەكەن‪ ،‬هەر بۆیە‬ ‫بەڕێوەبەران هەوڵ دەدەن تا بۆ پۆستگەلێك‬ ‫وەك بەرپرسی ئۆفیس زیاتر لە ژنان كەڵك‬ ‫وەربگرن‪ .‬بەاڵم هۆكاری ئەوەی کە شارەداری‬ ‫تاران بۆ چی ئەم بڕیارەی داوە هێشتا دیار‬ ‫نییە‪ .‬ناوبراو هەروەها وتی رەنگە ئەم كارە‬ ‫لە پێناو سەالمەتی شوێنی كار كرابێت كە‬ ‫لەم حاڵەتەدا تەنیا پەنجەی تاوان بۆ ژنان‬

‫راناكێشرێت‪ ،‬بەڵكوو پیاوانیش لەم كێشانەدا‬ ‫بەرپرسن‪ .‬ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوە دا‬ ‫کە خانەنشین كردنی ژنان هیچ یارمەتییەك‬ ‫بە باشتر كردنی وەزعی بێكاری لە ئێران‬ ‫ناكات‪ ،‬لە كاتێكدا كە خوێندكارانی بەشی‬ ‫كارناسی زانكۆكان بە زۆری ژنان پێكی‬ ‫دێنن‪ .‬ئەمە یەكەمجار نییە كە بەرپرسانی‬ ‫رژیم بە بیانووی جۆراوجۆر هەوڵی كۆسپ‌و‬ ‫تەگەرە خستنە سەر رێگای كار كردنی ژنان‬ ‫ئەدەن‌و تەنانەت ژنان‌و كچانیان لە زۆرێك لە‬ ‫بەشەكانی خوێندنی زانكۆ بێبەش كردووە‪،‬‬ ‫تا بە خەیاڵی خاوی خۆیان بەمجۆرە پێش‬ ‫بە گەشەو چوونە پێشەوەی ژنان بگرن‪.‬‬ ‫ئەمڕۆ كە كۆمەڵگای ئێران گیرۆدەی دەیان‬ ‫دیاردەو كێشەی كۆمەاڵیەتی بووەتەوەو‬ ‫بێكاری‌و هەژاری تەنگی بە خەڵك‬ ‫هەڵچنیوە‪ ،‬دەسەاڵتدارانی رژیم بە هەمان‬ ‫روانگەو بیرۆكەی كۆن‌و پیاوساالرانەی‬ ‫خۆیان بۆ چارەسەری كێشەكان پەنجە‬ ‫دەخەنە سەر ژنان‌و بە بێبەش كردنی‬ ‫ئەوان لە مافی مرۆییان دەیانهەوێ كێشەی‬ ‫بێكاری‌و زۆر شتی دیكە چارەسەر بكەن‪.‬‬ ‫لە روانگەی ئەوانەوە تەنیا پیاو دابینكەری‬ ‫بژیوی ژیانی خێزانەو گرنگە كە ئەوان كارو‬ ‫پیشەیان هەبێت‪ .‬لە كاتێكدا کە ئەگەر ژنان‬ ‫باشترین مەدرەكی خوێندنیشیان هەبێت‌‪،‬‬ ‫یان توانایی‌و لێهاتوویی‌و شارەزایی تایبەتیان‬ ‫لە كارێكدا هەبێت‪ ،‬ئەوە هەر دیسان پیاوانن‬ ‫كە لە پێشەوەی ئەواندان‌و مافی كار كردن‬ ‫بەوانە‪ .‬بە پێی زانیاریەكانی ناوەندی ئاماری‬ ‫ئێران‪ ،‬نرخی بەشداریی ئابووریی ژنان لە‬ ‫ساڵی ‪ 2013‬لە چاو ساڵی ‪ 2009‬لەسەدا‬ ‫‪ 16‬دابەزیوە بۆ لەسەدا ‪ .12‬نرخی بێكاری‬

‫كەسانی سەرووی تەمەن ‪ 15‬ساڵ لە ئێران‬ ‫لە پاییزی ‪ 92‬كەمێك زیاتر لەسەدا ‪ 10‬بووەو‬ ‫رێژەی بێكاری زیاتر لە ‪ 2‬ملیۆن‌و ‪ 401‬هەزار‬ ‫كەس بووە‪ .‬نرخی بێكاری پیاوان لەسەدا‬ ‫هەشت‌و نیوو ژنان لەسەدا ‪ 20‬بووە‪ .‬هەر بە‬ ‫پێی لێكۆلێنەوەیەكی‌تر لەسەدا ‪11‬ی ژنانی‬ ‫ئێران كارمەندو فەرمانبەرن‌و زیاتر لەسەدا‬ ‫‪80‬ی ئەوان لە ماڵەوەن‪ .‬بە پێی ئامارێك لە‬ ‫بازاری كاری ئێران‪ ،‬لە ساڵی ‪ 1390‬لە ‪24‬‬ ‫ملیۆن كارمەندو فەرمانبەر تەنیا ‪ 5‬ملیۆن‬ ‫كەسی ژنان پێكیان هێنابوو‪ .‬لە كاتێكدا كە‬ ‫لە زۆربەی واڵتانی جیهان هەوڵ بۆ باشتر‬ ‫كردنی دۆخی كاری ژنان‌و بردنە سەرەوەی‬ ‫رێژەی بەشداریان لە كاری ئابووری دەدرێت‪،‬‬ ‫لە ئێران پێچەوانەی ئەمەیەو بەرپرسانی‬ ‫كۆماری ئیسالمی لە هەوڵدان تا چۆن ژنان‬ ‫ببەنەوە سووچی ماڵەكان‪ .‬ئەوان پێیان وایە‬ ‫كاركردنی ژن لە دەرەوەی ماڵ‪ ،‬ژنان لە كاری‬ ‫سەرەكی خۆیان واتە دایكایەتی‌و ماڵداری‌و‬ ‫خزمەت كردن بە هاوسەر دوور دەخاتەوەو‬ ‫هەر ئەمەش بنچینەی خێزان تێك دەدات‪.‬‬ ‫ئەوان پێیان وایە سەربەخۆیی ئابووریی‬ ‫رێژەی جیابوونەوە زیاد دەكات‌و ژنان بەرەو‬ ‫الدان لە مەسەلە ئەخالقیەكان دەبات‪ .‬هەر‬ ‫بۆیە بە دەركردنی یاساو بڕیاری نوێ دەچنە‬ ‫نێو خسووسیترین بەشەكانی ژیانی تاكەكانی‬ ‫كۆمەڵگەو بەتایبەت ژنان‪ .‬تەنانەت لەم‬ ‫دواییانەو بە فەرمانی خودی رێبەری كۆماری‬ ‫ئیسالمی یاسایەك دەرچوو كە بە پێی ئەوە‬ ‫دەبێ خێزانەكان منداڵی زۆریان بێت‪ ،‬كە‬ ‫ئەمەش پێش هەر شتێك ژنان دەگرێتەوە كە‬ ‫وەك دایك دەبێ هەموو كات‌و ساتی خۆیان‬ ‫تەرەخان بكەن بۆ بەخێو كردنی منداڵ‪.‬‬

‫نوام چامسكی زمانناس و فیلسوفی گەورەی ئامریكایی داوای لە رژیمی كۆماری‬ ‫ئیسالمی ئێران كردووە مەرزیە رەسوڵی رۆژنامەنووس كە لەم رۆژانەدا دەستبەسەر‬ ‫كراوە ئازاد بكات‪ .‬ناوبراو بە رۆژنامەی گاردیەنی وتووە كە دەستبەسەر كردنی‬ ‫خانمی رەسوڵی نایاساییە و داوای لە حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران كردووە‬ ‫كە بۆ ئازاد كردنی ئەم رۆژنامەنووسە هەوڵەكانی وەگەڕ بخات‪ .‬گۆڤاری بریتانیایی‬ ‫گاردیەن ‪21‬ی پووشپەڕ نووسیویە كە نوام چامسكی بە ئاماژە بە دەستبەسەر‬ ‫كردنی النیكەم سێ هەواڵنێری ژن لە دوو مانگی رابردوو لە ئێران داوای لە دەوڵەتی‬ ‫حەسەن روحانی كردووە كە بۆ ئازادی ئەوان هەوڵ بدەن‪ .‬شایانی باسە جگە لە‬ ‫مەرزیە رەسوڵی‪ ،‬سەبا ئازەر پەیك و ریحانە تەباتەبایی لە ماوەی مانگەكانی رابردوو‬ ‫دەستبەسەر كراون‪ .‬ئەم فیلسوفە ئامریكایە وتوویە من لە بیستنی هەواڵی گرتنی‬ ‫مەرزیە رەسوڵی و ئازاردانی لە زیندان و هەروەها دۆخی باقی رۆژنامەنووسانی ژن لە‬ ‫ئێران زۆر نیگرانم و هیوادارم هەرچی زووتر ئازاد بكرێن و قەرەبووی خەسارەكانیان‬ ‫بۆ بكرێتەوە‪.‬‬ ‫مەرزیە رەسوڵی پێشتر لە رۆژنامەكانی شەرق و ئیعتماد لە ئێران كاری كردووە‪.‬‬ ‫ناوبراو یەكەمجار لە زستانی ‪ 1390‬لە ماڵەكەی خۆی قۆڵبەست كرا‪ .‬كەمێك دوای‬ ‫قۆڵبەست كردنی ناوبراو فیلمێك لە تلویزیۆنی دەوڵەتی ئێران باڵو كرایەوە كە‬ ‫لەوێدا مەرزیە و چەند كەسی دیكە تاوانی هاوكاری لە گەڵ واڵتانی دەرەكی نەیاری‬ ‫كۆماری ئیسالمی خرایە پاڵیان‪ .‬هەروەها ماوەیەك لەمەوبەر رەیحانە تەباتەبایی بۆ‬ ‫بەرێوەچوونی سزاكەی بەرێ كرایە زیندانی ئێڤین‪ .‬جێگای ئاماژەیە كە ئێران دوای‬ ‫توركیە دووهەمین زیندانی گەورەی رۆژنامەنووسانە لە جیهان‪.‬‬


‫‪4‬‬

‫ژمار‌ه (‪ )68‬ساڵی حەوتەم‪٢٠١٤/٧/١٦ ،‬‬ ‫‪dwaroj@komala.com‬‬

‫کوردستان‬

‫پەسند كردنی پرۆژەی چارەسەری ئاشتیانە‪ ،‬قۆناغێكی نوێ لە پرۆسەی سیاسی توركیە‬

‫پەرلەمانی توركیە‬

‫ئا‪ :‬دواڕۆژ‬ ‫پەرلەمانی توركیە رۆژی ‪19‬ی پووشپەڕ‬ ‫لە دانیشتنێكی ئاسایی خۆیدا دەنگی بە‬ ‫پرۆژە یاسای چارەسەری ئاشتیانە دا كە‬ ‫پاكێجێكی تایبەت بوو بۆ چارەسەری‬ ‫كێشەی كورد لەو واڵتە‪ .‬بەمشێوەیە‬ ‫هەوڵەكان بۆ بەرەو پێش چوونی پرۆسەی‬ ‫ئاشتی لەم واڵتە لە كەناڵی نهێنی و‬ ‫ئەمنیەتیەوە دەگوازرێتەوە بۆ نێو پەرلەمان‬ ‫و دامەزراوە یاسایەكانی ئەو واڵتە‪ .‬جێگای‬ ‫ئاماژەیە كە مەبەست لەم گەاڵڵەیە خێرا‬ ‫كردنی رەوتی دانوستانی ئاشتی لە‬ ‫گەڵ حزبی كرێكارانی كوردستان(پ ك‬ ‫ك)یە كە دوای مشتومڕی زۆر لە نێو‬ ‫پەرلەمانتاران و الیەنە جۆراجۆرەكان‬ ‫پەسند كرا‪ .‬پەرلەمانتارانی پارتی داد و‬ ‫گەشەپێدان ‪AKP‬و پارتی دیموكراسی‬

‫گەالن ‪ HDP‬كۆك بوون لە سەر دەنگدان‬ ‫بە هەر ‪ 6‬مادەی ئەم گەاڵڵەیە‪ ،‬لە كاتێكدا‬ ‫كە پارتی گەلی كۆماری ‪ CHP‬تێبینی لە‬ ‫سەر هەندێك لە مادەكان هەبوو و پارتی‬ ‫بزوتنەوەی نەژادپەرست ‪ MHP‬بە تەواوی‬ ‫دژی ئەو گەاڵڵەیە بوو‪.‬‬ ‫جێگای ئاماژەیە كە ئەكمەلەدین ئیحسان‬ ‫ئۆغلۆ كاندیدی هاوبەشی پارتی گەلی‬ ‫كۆماری و بزوتنەوەی نەژادپەرست لە‬ ‫لێداونێكدا رایگەیاند كە پشتگیری لە‬ ‫پرۆسەی ئاشتی لە توركیە دەكات‪ .‬ناوبراو‬ ‫پێی وایە دەبێ پرۆسەكە خێراتر بكرێت‬ ‫و پێویستە سەرەتا پارتی كرێكارانی‬ ‫كوردستان دەست لە چەك هەڵبگرن‪.‬‬ ‫ئێحسان ئۆغلۆ وتی كە خوێندن بە زمانی‬ ‫دایكی مافێكی سەرەتاییە بۆ هەر مرۆڤێك‪.‬‬

‫لە هەمانكاتیشدا جەمیل بایك هاوسەرۆكی‬ ‫كۆنسەی بەرێوەبەریی پەكەكە لە كاردانەوە‬ ‫بە دەنگۆی چەكدانانی گەریال لە وتارێكیدا‬ ‫لە رۆژنامەی «ئازادییا واڵت»هەڵوێستی‬ ‫گرت و رایگەیاندووە چەك دانانی گریال‬ ‫خەونێكە قەت نایەتە دی‪ .‬ناوبراو پێی‬ ‫وایە كورد پێویستی بە هێزێك هەیە بۆ‬ ‫پارێزگاریكردن لە خۆی و ئەو كوردانەشی‬ ‫بانگهێشت كرد كە بەخۆیاندا بێنەوە كە‬ ‫دەڵێن خەباتی چەكداری بە سەر چووە‪.‬‬ ‫لە الیەكیترەوە سری سورەییا ئۆندەر‬ ‫هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەالن لە‬ ‫چاوپێكەوتنێك لە گەڵ كەناڵی جەزیرەدا‬ ‫رایدەگەیەنێت كە پرۆسەی ئاشتی بە‬ ‫ئازاد كردنی ئۆجەالن تێدەپەڕێت‪ .‬بە‬ ‫بۆچوونی ئەو مانەوەی ئۆجەالن لە زیندان‬

‫گەورەترین بەربەستە لە بەردەم پرۆسەی‬ ‫ئاشتیدا‪ .‬ئۆندەر هەروەها وتی كە لەم‬ ‫واڵتە هیچ بیركردنەوەیەك بە مانای‬ ‫رێككەوتن نییە‪ ،‬زۆربەی قۆناخەكان بە بێ‬ ‫چوارچێوەیەكی دیاریكراو بەردەوام بووە‬ ‫بەاڵم لەم قۆناغەی ئێستا بەوە گەیشتووم‬ ‫كە رێككەوتنەكان دەچنە چوارچێوەیەكی‬ ‫یاسایی و ئەو روانگانەی لە حكومەتەوە بە‬ ‫دەستم هێناوە ئەوە دەردەخەن‪.‬‬ ‫شایانی باسە كە لە ماوەی چەند هەفتەی‬ ‫رابردوو دادگای بااڵی كۆماری لە توركیە‬ ‫رێگەی بە دامەزراندنی پارتی دیموكراتی‬ ‫كوردستان‪-‬توركیا دا و بە پێی ئەو بڕیارە‬ ‫هیچ بەربەستێك لە بەردەم بە كارهێنانی‬ ‫ناوی كوردستان نییە‪ .‬پارتی دیموكراتی‬ ‫كوردستان‪-‬توركیە بە سەرۆكایەتی‬ ‫محەمەد ئەمین كارداش دامەزرا و بۆ‬ ‫وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی سەردانی‬ ‫وەزارەتی ناوخۆیان كردبوو كە دواتریش‬ ‫لە الیەن دادگای بااڵی ئەو واڵتەوە بە‬ ‫فەرمی مۆڵەتی كار و چاالكیان بەم حزبە‬ ‫دا‪ .‬لە كاتێكدا كە پێشتر لە توركیە‬ ‫ئاخەوتن بە زمانی كوردی لە شوێنە‬ ‫گشتیەكان و هەروەها وشەی كوردستان‬ ‫قەدەغە بوو و تەنانەت كەسێك وەك لەیال‬ ‫زانا لە بەر ئەوەی لە پەرلەمانی توركیە‬ ‫بە زمانی كوردی قسەی كرد بەرەورووی‬ ‫سزای زیندان بووەوە‪ ،‬ئێستا خوێندن بە‬ ‫زمانی دایكی رێگە پێدراوەو ئەو ئیجازەیە‬ ‫دراوە تا قوتابخانە و شوێنی تایبەت بۆ‬ ‫فێر بوونی زمانی كوردی دابنرێت‪ .‬شایانی‬ ‫باسە كە ئەم هەنگاوەش لە درێژەی‬ ‫هەمان پاكێجی دیموكراتیزە كردنی واڵتی‬ ‫توركیە بوو‪.‬‬ ‫لە هەمانكاتیش رەجەب تەیب ئەردۆغان‬ ‫سەرۆك وەزیرانی توركیە كە كاندیدی‬ ‫پارتی داد و گەشەپێدانە بۆ هەڵبژاردنەكانی‬ ‫داهاتووی سەرۆك كۆماری لەم واڵتە لە‬ ‫چەند رۆژی رابردوو لە كۆبوونەوەیەكی‬ ‫جەماوەری لە ئەنكارا جەختی لە سەر‬ ‫سێ خاڵ كردەوە كە بریتیبوون لە‬ ‫دیموكراسی‪ ،‬خوشگوزەرانی و پێشەنگی‪.‬‬

‫ناوبراو بەڵێنی دا كە یەكەم كاری هەوڵدان‬ ‫بۆ هێنانە ئارای یاسای بنەڕەتی نوێ لەم‬ ‫واڵتەیە كە بتوانێت خواست و داواكاری‬ ‫هەموو هاواڵتیانی توركیە وەدی بێنێت‪.‬‬ ‫هەروەها بەڵێنی دا كە لە نزیكەوەو بە‬ ‫وردی چاودێری پرۆسەی ئاشتی دەكات‬ ‫و ئازادیش بۆ هەمووان فەراهەم دەكات‪.‬‬ ‫پاكێجی ئاشتی لە توركیە كە ئەردۆغان‬ ‫سەرۆك وەزیرانی ئەم واڵتە لە درێژەی‬ ‫كارەكانی خۆی بۆ گۆرانكاری بنەڕەتی‬ ‫هەوڵی بۆ دەدات لە ماوەی دوو ساڵی‬ ‫رابردوو یەكێك لە مەسەلە چارەنووس‬ ‫ساز و هەستیارەكانی چارەسەری پرسی‬ ‫كورد لەو واڵتەیە‪ .‬ناوبراو ئێستاش كە‬ ‫خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری لەم‬ ‫واڵتە كاندید كردووە‪ ،‬لە وتە و قسەكانیدا‬ ‫هەوڵدەدات سەرنجی كوردەكان بۆ الی‬ ‫خۆی رابكێشێت و بێگومان دەنگی ئەوان‬ ‫لە بە دەست هێنانی كورسی سەرۆك‬ ‫كۆماری كاریگەری دەبێت‪.‬‬ ‫گۆرانكاریەكان لە توركیە بەرانبەر بە‬ ‫پرسی كورد ئەو راستیە دەردەخات كە‬ ‫ئەمرۆ لە رۆژهەاڵتی ناوەراست پرسی‬ ‫چارەسەی ئاشتیانەی كورد یەكێك‬ ‫لە مەسەلە گرنگەكانە و لە كاتێكدا‬ ‫كە رۆژئاوای كوردستانیش لە رێگای‬ ‫كانتۆنەكانەوە خۆی ئیدارە دەكات‬ ‫و لە باشووریش پرسی سەربەخۆیی‬ ‫گەیشتووەتە لوتكە‪ ،‬دەوڵەتی توركیەش‬ ‫هەوڵدەدات تا رێگەچارەیەك بۆ پرسی‬ ‫كورد بدۆزێتەوەو چیتر ناكرێت خۆیان‬ ‫لەم مەسەلە گرنگە گێل بكەن‪ .‬توركیە‬ ‫بەردەوام بۆ پەیوەست بوون بە یەكێتی‬ ‫ئوروپا لە سااڵنی رابردوو هەوڵی‬ ‫دیموكراتیزە كردنی یاساكانی داوەو‬ ‫سیمایەكی دیموكراتیكی لە خۆ نیشان‬ ‫داوە‪ .‬هەنووكەش بە پەسند كردنی پرۆژە‬ ‫یاسای چارەسەری ئاشتیانەی پرسی‬ ‫كورد‪ ،‬پێ ناوەتە قۆناغێكی هەستیار‬ ‫و گرنگ كە دەتوانێت لە سەر ناوچەكە‬ ‫بە گشتی و پرسی كورد بە تایبەتی‬ ‫كاریگەری پۆزەتیڤ دابنێت‪.‬‬

‫هێرشەكانی داعش بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان بەردەوامە‬ ‫ئا‪ :‬دواڕۆژ‬ ‫لەپاش سەرهەڵدانی گروپی داعش لە‬ ‫رۆژئاوای كوردستان‪ ،‬هێرشی ئەم گروپە‬ ‫باقی گروپە ئیسالمییە توندڕەوەكان بۆ‬ ‫سەر رۆژئاوا دەستپێكردوە‪ ،‬هاوكات پاش‬ ‫بەهێزبوونی داعش لەعێراق‌و دەستكەوتنی‬ ‫چەك‌و چۆڵی سوپای عێراق‪ ،‬ئەم هێرشانە‬ ‫بۆسەر رۆژئاوا پەرەی سەندوە‌و شەڕی‬ ‫گەریالكانی یەپەگە لەگەڵ داعش رۆژ لەگەڵ‬ ‫رۆژ توندتر دەبێتەوە‪.‬‬ ‫داعش لە كۆبانی چەکی شیمیایی بەکارهێناوە‬ ‫چەكدارەكانی داعش بۆ تۆڵەكردنەوە‬ ‫لەكوردی رۆژئاوا هەموو چەكێكی سوك‬ ‫و قورس بەكاردەهێنن‌و لە رۆژانی رابردوو‬ ‫هەواڵی ئەوە باڵوكرایەوە كە داعش چەكی‬ ‫شیمیایی لەكۆبانی بەكارهێناوە‪.‬‬ ‫لەمبارەیەوە وتەبێژی فەرمی یەکینەکانی‬ ‫پاراستنی گەل (یەپەگە) لە بانگەوازێکدا داوا‬ ‫لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و رای گشتی‬ ‫جیهانی دەکات‪ ،‬بە پیر کۆبانییەوە بچن و‬ ‫باس لەوەش دەکات کە بە پێی مەزەندەی‬ ‫پزیشکانی کۆبانی‪ ،‬چەکدارانی رێکخراوی‬ ‫دەوڵەتی ئیسالمی لە عێراق و شام (داعش)‬ ‫چەکی شیمیاییان بەکارهێناوە‪.‬‬ ‫لە بانگەوازەکەدا رێدوور خەلیل‬ ‫دەنووسێت ‹هەفتەیەکە شاری کۆبانی‬ ‫دووچاری هەڕەشەیەکی وەحشیگەریانەی‬ ‫رێکخراوی تیرۆریستی داعش بووەتەوە‪ ،‬لە‬ ‫هێرشەکانیشدا داعش هەموو جۆرە چەکێکی‬ ‫بەکارهێناوە‪ ،‬لە ناویشیاندا چەکی قوڕسی‬ ‫ئەمریکیش بەکارهاتووە‪ ،‬بەپێی بینینی‬ ‫الشەی شەهیدان و برینداران‪ ،‬مەزەندەمان‬ ‫کرد چەکی شیمیاییش بەکارهێندرابێت›‪.‬‬ ‫لە درێژەی بانگەوازەکەیدا وتەبێژی یەپەگە‬ ‫دەڵێت ‹لەدوای لێکۆڵینەوەی پزیشک و‬ ‫تیمە تەندروستییەکانی کانتۆنی کۆبانی‪،‬‬ ‫بەکارهێنانی چەکی شیمیایی لەالیەن داعش‬

‫پشتراستکرایەوە‪ .‬بە پێی گوتەی پزیشکان‬ ‫لەسەر الشەی شەهید و برینداران شوێنی‬ ‫سووتان و پەڵەی سپی هەبووە›‪ .‬خەلیل‬ ‫باس لەوەش دەکات کە ‹بەڕێوەبەرایەتی‬ ‫تەندروستی کانتۆنی کۆبانی بەهۆی نەبوونی‬ ‫ئامێر و پێداویستی تەکنیکی و پزیشکی‬ ‫ناتوانن جۆری ماددە بەکارهێندراوەکە‬ ‫دەستنیشان بکەن‪ ،‬دەستیشیان ناگات بە‬ ‫سەنتەرەکانی دیاریکرندی ئەو جۆرە چەک‬ ‫و پەیداکردنی ئەو جۆرە ئامێرانە بەهۆی‬ ‫ئابڵوقەی سەر کۆبانی›‪.‬‬ ‫رێدوور خەلیل لە کۆتایی بانگەوازەکەیدا رووی‬ ‫دەمی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی‪ ،‬هەموو‬ ‫دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ و دامەزراوەکانی‬ ‫هاوکاری بەپەلە دەکات و دەڵێت ‹روو لە‬ ‫کۆبانی بکەن و بە ئەرکی مرۆڤانەی خۆتان‬ ‫هەڵسن و رێگە لە هێرشەکانی داعش بگرن›‪.‬‬ ‫گوتەبێژی یەپەگە داوایەکیش ئاراستەی‬ ‫دامەزراوە میدیاییەکان دەکات ‹داوا لە‬ ‫هەموو دەزگاکانی راگەیاندنی لۆکاڵی و‬ ‫نێودەوڵەتی دەکەین‪ ،‬کە رەوشی خراپی‬ ‫مرۆیی لە کۆبانی بخەنە بەرچاوی دونیا›‪.‬‬ ‫چەكدارەكانی داعش بێجگە لەم تاوانە بەهۆی‬ ‫ئەو چەك‌و چۆڵە پێشكەوتووەی لەموسڵ‬ ‫لەسوپای عێراق بەجێما‪ ،‬گوشارێكی زۆریان‬ ‫بۆ گەریالكانی رۆژئاوا هێناوە‪ .‬لەمبارەوە‬ ‫هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی سوریا‬ ‫په‌یه‌ده‌ ده‌ڵێ داعش به‌شێك له‌و چه‌كانه‌ی‬ ‫له‌ سوپای عێراقه‌وه‌ بۆی مابۆوه‌ بۆ كۆبانی‬ ‫گواستۆته‌وه‌ و له‌ ئیستادا دژی ئه‌وان به‌كاری‬ ‫ده‌هێنێت‪.‬‬ ‫هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی‬ ‫سوریا په‌یه‌ده‌ سالح موسلیم ئاماژه‌ی به‌وه‌‬ ‫كرد كه‌ له‌ خۆرئاوای شاری كۆبانی شه‌ڕ و‬ ‫پێكدادانی توند له‌نێوان چه‌كدارانی داعش‬ ‫و یه‌كینه‌كانی به‌رگری گه‌ل باڵی سه‌ربازی‬ ‫یه‌په‌گه به‌رده‌وامه‪‌‌.‬‬ ‫موسلیم باسی له‌وه‌ كرد كه‌ به‌هۆی ئه‌و‬ ‫چه‌كه‌ قورسانه‌ی ڕیكخراوی داعش له‌‬

‫کچە گەریالی یەپەگە‬ ‫عێراقه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌رداگرتوون و هێناونی‬ ‫بۆ كۆبانی‪ ،‬ب ‌ه ئاسته‌م ده‌توانن به‌ریان‬ ‫لێ بگرن و گوتی‪« :‬داعش به‌شیكی ئه‌و‬ ‫چه‌كانه‌ی له‌ سوپای عێراق به‌جێمابوو له‌‬ ‫موسڵ‪ ،‬گواستۆیه‌تەوه‌ بۆ كۆبانی و ئیستا‬ ‫دژی ئێمه‌ به‌كاریان ده‌هێنێت كه‌ پێكهاتوون‬ ‫له‌ تانكی گوله‌ نه‌بڕ ‪ ،‬تۆپی هاوه‌ن و چه‌كی‬ ‫قورسی دیكه‌‪ .‬ئێمه‌ به‌تایبه‌تی توشی‬ ‫ناڕه‌حه‌تی ده‌بین له‌ به‌رگرتن له‌ تانكه‌كان‬ ‫‪ ،‬چونكه‌ گوله‌ی ئاسایی كاریگه‌ری له‌و‬ ‫تانكانه‌ ناكات‪ .‬بۆیه‌ له‌ بازاڕی ڕه‌شدا‬ ‫به‌شوێن مینی دژه‌ تانك و چه‌كی قورسی‬ ‫دیكه‌دا ده‌گه‌رێین‪‌ ».‬‬ ‫موسلیم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ به‌هه‌موو‬ ‫شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ی یارمه‌تی نێوده‌وڵه‌تین‬ ‫بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا و گوتی‪:‬‬ ‫«ئاماده‌ین كار له‌گه‌ڵ هه‌موو والتێكدا‬ ‫بكه‌ین و ڕێك بكه‌وین له‌گه‌ڵیاندا بۆ‬

‫ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی داعش‪ .‬چونكه‌ داعش‬ ‫ته‌نیا مه‌ترسی نییه‌ بۆ كورده‌كانی سوریا ‪،‬‬ ‫به‌ڵكو مه‌ترسیه‌ بۆ ته‌واوی گه‌لی خۆرهه‌اڵتی‬ ‫ناوه‌ڕاست‪ .‬زۆرمان گوت كه‌وا داعش بۆته‌‬ ‫رێكخراوێكی تیرۆریستی‪ ،‬به‌اڵم كه‌س گوێی‬ ‫لێ نه‌گرتین ‪،‬ئێستا هه‌ستیان پێ كردووه‌‪».‬‬ ‫بەردەوامی شەڕی گەریال‌و داعش گەیشتووتە‬ ‫ئاستێك كە حكومەتی كانتۆنەكانی رۆژئاوا‬ ‫لەهەوڵی ئەوەدان چەك هەڵگرتنی گەنجان‬ ‫یان سەربازیی بە ئیبجاری بكرێت‪ .‬بەپێی‬ ‫هەواڵەكان ئەنجوومەنی یاسادانانی کانتۆنی‬ ‫جەزیرە پرۆژە یاسای خزمەتی سەربازی‬ ‫زۆرەملێیانەی لە رۆژئاوای کوردستان‬ ‫پەسندکرد‪ .‬بەپێی ناوەڕۆکی یاسایەکە‬ ‫‹پێویستە هەر خێزانێک‪ ،‬لە هەموو‬ ‫پێکهاتەکان‪ ،‬پێویستە گەنجێکی خۆیان‬ ‫کە تەمەنی لە نێوان ‪ 30-18‬ساڵیدابێت‬ ‫پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی لە ماوەی شەش‬

‫مانگدا خزمەتی سەربازی بکات›‪.‬‬ ‫هاوكات لەگەڵ بەردەوامی شەڕی گەریالو‬ ‫داعش‪ ،‬زۆرێك لە حیزب‌و الیەنە سیاسییەكان‬ ‫لە باقی بەشەكانی كوردستان پشتیوانی‬ ‫خۆیان بۆ گەریال دەربڕی‪.‬‬ ‫كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانیش‬ ‫لە راگەیەنراوێكدا پشتیوانی خۆی بۆ‬ ‫گەریالكانی رۆژئاوا راگەیاند‌و دەنوسێت‬ ‫«ئێمە بە تەواوی پشتیوانی خۆمان بۆ‬ ‫بەرگریکردن لە دەسکەوتەکانی بزاوتی‬ ‫رزگاریخوازی کورد لە ڕۆژئاوا رادەگەیەنین‬ ‫و‪ ،‬وێڕای مەحکوم کردنی ئەم هێرش و‬ ‫داگیرکاریەی داعش‪ ،‬هەموو بەرگریکارانی‬ ‫کوبانی دڵنیا دەکەینەوە کە گەلی کورد‬ ‫لە ڕۆژهەاڵت پشتیان دەگرن و کۆمەڵەی‬ ‫زەحمەتکێشانیش بە ئەرکی خۆی دەزانێ‬ ‫لەم دەمە ئاستەمەدا هاوکار و داکۆکیکاری‬ ‫گریالی رۆژئاوا بێ»‪.‬‬


‫ژمار‌ه (‪ )٦٨‬ساڵی حەوتەم‪٢٠١٤/٧/١٦ ،‬‬

‫وتووێژ‬

‫چەكە و بە تایبەت هەرێمی كوردستان‬

‫شتارێكی بێبەزەییانە كە لە سوریە و بە تایبەت دژی كوردەكانی رۆژئاوا دەستی پێكرد هاتە مەیدان‬ ‫نی داگیر كرد و مەترسییەكی گەورەی بۆ سەر ئاسایش و ئارامشی ناوچەكە و بە تایبەت عێراقی‬ ‫ی ئیسالمیە لە عێراقدا کە دەتوانێت مەترسی گەورەش بێت بۆ سەر هەرێمی كوردستان‪ .‬هەر بەم‬ ‫یاسی و ئارام مۆدەرێسی چاالكی سیاسی و كادری كۆمەڵە‪.‬‬ ‫دواڕۆژ‪ :‬ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاست لەچەن‬ ‫دەیەی ڕابردوو‪،‬زیاتر لەهەر ناوچەیەكیتر‬ ‫پڕبووە لە ئاڵۆزی سیاسی‌و ملمالنێی ڕەوتە‬ ‫سیاسییەكان‪،‬لەنێویاندا هێزەكانی ڕەوتی‬ ‫ئیسالمی سیاسی‪،‬ئێوە لەئێستادا پێگەو‬ ‫دۆخی ڕەوتی ئیسالمی سیاسی لەناوچەكەدا‬ ‫چۆن دەبینن؟‬ ‫ئارام مۆدەڕێسی‪ :‬لە راستیدا ئاڵۆزی‌و‬ ‫كێشمەكێشەكانی رۆژهەاڵتی ناوەراست رەگ‌و‬ ‫رێشەیان لە مێژوویەكی زۆر كۆنتردایە‪.‬دەتوانم‬ ‫بڵێم مێژووی سەرهەڵدان‌و پەرەسەندنی‬ ‫ملمالنێ‌و ئاڵۆزییەكانی رۆژهەالتی ناوەراست‬ ‫هیچ نەبێ هەڵدەگەرێتەوە بۆ سەدەی‬ ‫بیستەم وبگرە كۆنتریش كە هاوكاتە لەگەڵ‬ ‫گەشەی سەرمایەداری‌و پەل وپۆخستنی‬ ‫كلتووری بورژوازی بۆ ئەو ناوچەیە‪.‬‬ ‫ئێمە ئەگەر بە وردی بروانین رۆژهەاڵتی‬ ‫ناوەراست لە راستیدا»بەهەشت»ی گەشە‌و‬ ‫كەڵەكەبوونی سەرمایە بووە‌و هەیە‪.‬‬ ‫كەرەسەی خاوی بەرفراوان‪،‬هێزی كاری‬ ‫هەرزان‌و كەمخواست‪،‬بازاری فرۆشی لەبار‌و‬ ‫گونجاو‪ .‬بۆیە هەر لەسەرەتاوە ئەو ناوچەیە‬ ‫بۆتە مەیدانی ملمالنێ‌و بەرژەوەندخوازیی‬ ‫خاوەنانی سەرمایە‌و هەروەها بۆتە ترۆپكی‬ ‫بەریەككەوتنی بیر‌و هزر‌و كلتوورە جیاواز‌و‬ ‫دژ بەیەكەكان‪ .‬دەتوانم بڵێم بەرچاوترین‌و‬ ‫لەهەمانكاتدا ترسناكترین دەرهاویشتەی‬ ‫ئەو ملمالنییانە سەرهەڵدان وگەشەی‬ ‫«ئیسالمی سیاسیە» لە ناوچەكە‪.‬لەراستیدا‬ ‫سەرهەڵدانی رەوتی ئیسالمی سیاسی‌و‬ ‫گەشە‌و مانەوەی‪ ،‬پەیوەندی راستەوخۆی‬ ‫هەیە بە گەشە‌و هوروژمی كلتووری بورژوازی‌و‬ ‫مۆدێرن بۆ ئەو ناوچەیە كە خاوەن كلتوورو‬ ‫داب‌و نەریتی سوونەتی‌و دوگماتیزمی‬ ‫مەزهەبیە‪.‬لە ئەنجامی بەریەككەوتنی ئەو‬ ‫دوو كلتوورە جیاوازە‌و هەروەها كۆمەڵێك‬ ‫هۆكاری مێژوویتر وەك دووژمنایەتی دێرینی‬ ‫دونیای ئیسالم‌و دونیای رۆژئاوا كە لە‬ ‫شەرەكانی ناسراو بە «شەری سەلیبی»دا‬ ‫گەیشتۆتە ترۆپكی خۆی‌و هەتا ئێستاش‬ ‫لە الیەن هەرتك كۆمەڵگاوە‌و بۆ ئامانج‌و‬ ‫بەرژەوەندی تایبەت باوەشێن دەكرێ‪،‬و‬ ‫هەروەها زۆر فاكتەری سیاسی‌و ئایینی‌و‬ ‫كۆمەاڵیەتی دیكە‪،‬ئیسالمی سیاسی بۆتە‬ ‫«ئەمری واقیع»‌و بۆتە فاكتەرێكی سەرەكی‬ ‫لە كێشمەكێش‌و ملمالنییەكانی رۆژهەاڵتی‬ ‫ناوەراستدا‪.‬ئەگەر ئەم بەستێنە مێژوویە بە‬ ‫جێ بێڵێن‌و بمانهەوێ لە ئێستادا پێگەی‬ ‫ئیسالمی سیاسی لە ناوچەكە‌و ئاستی‬ ‫«باسك ئەستووربوونیان» دەست نیشان‬ ‫بكەین‪،‬ناكرێ تەنها بە بینین یان خود‬ ‫چاالكی گرووپێك یان دەستەیەكی ئیسالمی‬ ‫لە ناوچەكە قانع ‌و پشت ئەستوور بین‪.‬‬ ‫بە بروای من زۆر پێویستە بۆ تێگەیشتین‌و‬ ‫هەستكردن بە پێگە‌و ئاستی بەهێزی‬ ‫وتۆكمەبوونی ئیسالمی سیاسی لەو ناوچەیە‬ ‫ئاورێك بدەینەوە لە هەلومەرجی سیاسی‌و‬ ‫كۆمەاڵیەتی‌و ئابووری و‪،‬بە گشتی پێویستە‬ ‫لەوە بگەین كە ژینگە‌و بەستێنی هەڵسووران‌و‬ ‫چاالكی رەوتی ئیسالمی سیاسی چەندە‬ ‫لەبارە‪.‬لە روانگەی منەوە ئێستە ئیسالمی‬ ‫سیاسی لە رۆژهەاڵتی ناوەراستدا رەوتێكی‬ ‫زۆر بەهێزە‌و بواری گەشە‌و پەرەسەندن‌و‬ ‫فراوانبوونی جوغرافیای خۆدەرخستنیان‬ ‫لەبارە‪.‬رەنگە ئەو بۆچوونەی من بۆ زۆر‬ ‫كەس‌و الیەن قابیلی قەبوولكردن نەبێ یان‬ ‫خۆد بە هەلوێستێكی نامۆی بزانن‪.‬بەتایبەت‬ ‫كە پاش كوژرانی «ئوسامە بنالدن‌و‬ ‫ئەبوومەسعەب زەرقای‌و چەندین سەركردەی‬ ‫دیاری بەرچاوترین گرووپی توندئاژۆی‬ ‫ئیسالمی(القاعیدە)و بە لەبەرچاوگرتنی‬ ‫بانگەشەكانی بە تایبەت ئامریكا بۆ شكستی‬ ‫القاعیدە‪،‬و هەرەوها شكستی ئیخەوانەكان‬ ‫لە میسر‪،‬وا هەستدەكرا كە رەوتی ئیسالمی‬ ‫سیاسی روولە كز بوون‌و نوشستیە كە بەبروای‬ ‫من ئەوە تەنیا شكستێكی سەربازی بوو لە‬ ‫مەیدانێكی دیاریكراودا كە ئیسالمییەكان لە‬ ‫كاتێكی دیاریكراودا تووشی بوون‪.‬بە بروای‬ ‫من زۆر هەڵەیە ئەگەر بەبێ خوێندنەوەی‬ ‫بەستێنەكان‌و ژینگەی سەرهەڵدان‌و گەشەی‬

‫ئەو رەوتە بمانهەوێ تەنها لە قەوارەی‬ ‫گرووپ‌و رێكخراوە جیهادییەكاندا پێناسەی‬ ‫رەوتی ئیسالمی سیاسی بكەین‪.‬كەوابوو‬ ‫من بە كورتی چاوێك دەگێرم بەسەر‬ ‫هەڵومەرجی سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمەاڵیەتی‬ ‫رۆژهەاڵتی ناوەراستدا بۆئەوەی بتوانم‬ ‫وەاڵمی پرسیارەكەتان بدەمەوە‪.‬ئەگەر‬ ‫چاولێبكەین دەتوانین بڵێن گرینگترین‬ ‫رووداو‌و پێشهاتی سیاسی لە رۆژهەاڵتی‬ ‫ناوەراست بە لەشكركێشی راستەوخۆی‬ ‫سەربازیی ئامریكا بۆ ناوچەكە دەست‬ ‫پێدەكات كە لە ئاكامی ئەو هێرشەدا چەند‬ ‫حكوومەتێك رووخان‌و دەسەاڵتی تازەی‬ ‫سیاسی هاتنەسەركار‪.‬بەاڵم ئایا بەراستی‬ ‫بەو گۆرانكارییانەی ئەودواییانەی واڵتانی‬ ‫عەرەبیشەوە‪،‬ئەو گۆرانكارییە سیاسیانە‬ ‫سەركەوتوو بوون؟ بەبروای من سەركەوتوو‬ ‫نەبوون‪.‬ئۆلگووی ئەفغانستان‌و عێراق‌و‬ ‫لیبی‌و میسر‪،‬نەك سەقامگیری‌و دێموكراسی‌و‬ ‫ئاسوودەیی‌و خۆشگووزەرانی‌و پەرەسەندنی‬ ‫مرۆیی بەدواوە نەبوو بەڵكوو هۆكار بوون‬ ‫بۆ كۆمەڵێك ستەم‌و چەوساندنەوەی‬ ‫كۆمەاڵیەتی‌و تەنانەت ئاینی‪ .‬لە میسر بە‬ ‫كوودەتای سەربازی ئیخوانەكان لەسەر‬ ‫كار البران‌و تەنانەت سزای لەسێدارەدان‬ ‫بەسەر رێبەران‌و زۆرێك لە چاالكانی‬ ‫ئیخوانەكاندا سەپێندرا‪.‬لە عێراق زۆرترین‬ ‫ستەم‌و پەراوێزخستن لە دەسەالت‌و جومگە‬ ‫سیاسییەكاندابەرامبەر بە كورد‌و عەرەبی‬ ‫سووننە‌و تەنانەت بەشێك لە شیعەش‬ ‫رەچاوكرا‪.‬هەر لەو ناوچەیە هاوكات لەگەڵ‬ ‫قەیرانی ئابووریی جیهانی‪،‬بێعەداڵەتی‌و‬ ‫نادادپەروەری كۆمەاڵیەتی‌و سەرهەلدان‌و‬ ‫پەرەسەندنی چین‌و توێژی بێكار‌و بێ‬ ‫داهات بۆتە دیاردە‪.‬گەرەكە هەژارنشینەكان‬ ‫لە قەراغ شارەكان ئاوەدانتر‌و بەرفراوانتر‬ ‫بوونەتەوە‪.‬لە زۆربەی واڵتانی خاوەن‬ ‫سەرمایەی خەیاڵی لەو ناوچەیە‬ ‫لەشفرۆشی‌و دیاردە دزێوە كۆمەاڵیەتییەكان‬ ‫ئەویش تەنها بۆ دابینكردنی بژیوی ژیان‬ ‫لە لووتكەدایە لە كاتێكدا گروپ‌و بنەماڵە‌و‬ ‫تاقمێكی دیاریكراو سەروەت‌و سامانیان‬ ‫سەر لە ئاسمان دەسوێ‪.‬لە كاتێكدا زۆربەی‬ ‫دەسەاڵت‌و حكوومەتی واڵتانی ئەو ناوچەیە‬ ‫لە گەندەڵی‌و ناروونی سیاسی‌و ئابووریەوە‬ ‫گالون‪،‬لە كاتێكدا هەژاری‌و نەداری‌و بێكاری‬ ‫لە خوارەوەی كۆمەڵگاكاندا هەموو رۆژێ‬ ‫بااڵی بەرزتر‌و بەرزتر دەبێ‪،‬بەاڵم ئەوان‬ ‫مەربووت‌و نامەربووت سەروەت‌و سامان‌و‬ ‫داهاتی گەلەكانیان دەكەنە بەربەست‌و‬ ‫مەتەرێز بۆ پاراستنی دەسەاڵتی خۆیان‪.‬‬ ‫هیچ واڵتێك بەقەدەر والتانی رۆژهەاڵتی‬ ‫ناوەراست بە بێ هۆ‌و ناپێویست چەك‌و‬ ‫چۆڵ ناكرێ‪.‬لە راستیدا لە رێگای كرینی‬ ‫چەك‌و چۆڵی سەربازییەوە بوونەتە‬ ‫سەرچاوەیەكی ئابووری بەهێز‌و هەمیشەیی‬ ‫واڵتانی زلهێز‌و دەوڵەمەند لە كاتێكدا خۆیان‬ ‫خاوەنی هیچ ژێرخانێكی ئابووری ئەوتۆ‬

‫چااڵكبوونی لە ناكاوی‬ ‫داعش لە عێراق لەراستیدا‬ ‫دارماندنی پردی پێوەندی‌و‬ ‫بەستنی توونێلی‬ ‫دەستراگەیشتنی ئێران بە‬ ‫حیزبواڵ‌و شیعەكانی لوبنان‌و‬ ‫سووریەیە‪ ،‬وەك مۆتەكە‬ ‫وایە‌و دەسەاڵتدارانی ئەو‬ ‫واڵتەی خستۆتە ترس‌و‬ ‫دڵەراوكێ‬

‫ئۆلگووی ئەفغانستان‌و‬ ‫عێراق‌و لیبی‌و میسر‪ ،‬نەك‬ ‫سەقامگیری‌و دێموكراسی‌و‬ ‫ئاسوودەیی‌و خۆشگووزەرانی‌و‬ ‫پەرەسەندنی مرۆیی بەدواوە‬ ‫نەبوو بەڵكوو هۆكار بوون‬ ‫بۆ كۆمەڵێك ستەم‌و‬ ‫چەوساندنەوەی كۆمەاڵیەتی‌و‬ ‫تەنانەت ئاینی‬ ‫نین‪.‬هەموو ئەوانەوبگرە زۆر فاكتەری تر‬ ‫هەن كە تاقم‌و گرووپ‌و توێژی دیاریكراو‬ ‫لەو كۆمەڵگایانەدا وەك هێزی ئامادە‌و بەكار‬ ‫دەخاتە بەردەستی رەوتی ئیسالمی سیاسی‪.‬‬ ‫شكستی یەك لەدوای یەكی ئولگووەكانی‬ ‫دەسەاڵتداری لە رۆژهەاڵتی ناوەراست‬ ‫هەر لە سوسیالیزمە دەوڵەتییەكەی‬ ‫شۆرەوییەوە بگرە تا حكوومەتی ئیشتراكی‬ ‫سەدام‌و ئەسەد‪،‬و گەندەڵی‌و بێكەڵك‬ ‫بوونی سیتەمی پادشایی لووتبەرزی‬ ‫سعوودییە‌و مشەخۆربوونی شانشینەكانی‬ ‫كەنداو‪،‬ئەمانە هەموویان لەخزمەت ژینگەی‬ ‫خۆبەهێزكردنی ئیسالمی سیاسی دان‪.‬بەو‬ ‫پێیە ئەگەر كورتی كەمەوە دیارە لەچەند‬ ‫ساڵی رابردوودا بە شێوەی كاتی رەوتی‬ ‫ئیسالمی سیاسی كە خۆی لە گرووپە‬ ‫سەلەفییەجیهادییەكاندا بەرجەستەكردووە‬ ‫شكستێكی سەربازیی خوارد‪.‬بەاڵم ئێستا‬ ‫لە رۆژهەاڵتی ناوەراستدا خاوەن پێگە‌و‬ ‫ژینگەیەكی بەهێزن كە رۆژلەگەڵ رۆژ بواری‬ ‫بەهێزبوونیان زیاتر بۆ دەرخسێ‪(.‬ئەگەر‬ ‫نەڵێم بۆیان دەرەخسێنن)‪.‬‬ ‫دواڕۆژ‪ :‬ئایا سەرهەڵدانی (داعش)‬ ‫ڕەوتی‬ ‫هەمان‬ ‫لەناوچەكە‪،‬لەدرێژەی‬ ‫ئیسالمیسیاسی سەریهەڵداوە؟‪،‬یان ئەو‬ ‫خاوەنی گووتاری تایبەت بەخۆیەتی؟‬ ‫ئارام مۆدەڕێسی‪ :‬لەوبارە دەبێ بڵێم هەتا‬ ‫ئەو جێگایەی كە ئایا گرووپی»داعش»‬ ‫میراتگری رەوتی ئیسالمی سیاسین‪،‬بەڵێ‬ ‫گرووپی دەوڵەتی ئیسالمی لە عێراق‌و‬ ‫شام(داعش)لە توخم‌و رەچەڵەكی رەسەنی‬ ‫رەوتی سەلەفیەجیهادییەكانن كە خەون‬ ‫بە بۆژاندنەوە‌و دامەزراندنی «خەالفەتی‬ ‫ئیسالمی»یەوە دەبینن‌و بۆ ئەو ئامانجەش‬ ‫تێدەكۆشن كە لە راستیدا پێناسەی هەموو‬ ‫گرووپە جیهادیە سەلەفییەكانە كە هەموویان‬ ‫كلكیان لە كەندووی هزری وەهابییەت دایە‌و‬ ‫هەموو ئاماژە مێژوویەكان دەریدەخەن كە‬ ‫لەراستیدا گۆشكراوی بنەماڵەی پاشاكانی‬ ‫سعوودین‪.‬بەاڵم لە بیرمان نەچێ كە گرووپی‬ ‫داعش بەو نازناوە‌و بەو جاالكییانەی كە‬ ‫لەودواییانەدا لە سووریە‌و عێراق كردیان‬ ‫وەك گرووپێكی تازە پێگرتوو لەوناوچەیە‬ ‫دەچن‪،‬كە لەراستیدا ئەوە راست نییە‪.‬‬ ‫لە راستیدا ئەوانە هەمان لقی القاعیدەن‬ ‫لە عێراق كە بۆشایی چوونەدەرەوەی‬ ‫سپای ئامریكا لە عێراق ختووكەی دان‬ ‫بۆ دەستبەسەرداگرتن‌و كۆنترۆڵكردنی‬ ‫ناوچە سوننی نشینەكانی عێراق‌و‬ ‫دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسالمی لە عێراق‪.‬‬ ‫دیارە ئەو گرووپە دواتر لەگەڵ سەرۆكی‬ ‫القاعیدە(ئەیمەن زەواهیری) تووشی ناكۆكی‬

‫ئارام مۆدەڕێسی‬ ‫بووین‌و تەنانەت لەگەڵ بەرەی نوسرە كە‬ ‫لە راستیدا لقی سووریەی القاعیدەیە‌و‬ ‫پێشتر تێكەاڵو بوون‌و ئەو ناوی دەوڵەتی‬ ‫ئیسالمی لە عێراق‌و شامیان لەو ئیزدواجەوە‬ ‫وەرگرتووە‪،‬تووشی كێشە بوون‌و دەتوانم‬ ‫بڵێم جۆرێك دوژمنایەتی‌و حاشاكردن لە‬ ‫یەك هاتە نێوانیان‪.‬لەو بارەوە دوو بۆچوون‬ ‫هەیە‪.‬یەكەمیان پێوایە ئەیمەن زەواهیری لە‬ ‫رووی ئەمنییەوە بروای بە ابوبكرالبغدادی‬ ‫نییە‌و پێوایە مۆرەی دەزگای هەواڵگری‬ ‫ئامریكایە(سیا)‪،‬بۆ ئەوەش چەند بەڵگەیەك‬ ‫دەهێنەوە‌و لەوانە پەیوەندیكردنی البغدادی‬ ‫پاش ئەوەی لەالیەن ئامریكاوە ئازاد‬ ‫كرا بە ئەبوومەسعەبزەرقاوی‌و كوژرانی‬ ‫زەرقاوی دوای ئەو دیدارە كە گومانی ئەوە‬ ‫دێنێتەیاراوە كە بە هۆی البغدادیەوە شوێنی‬ ‫زەرقاوی دەستنیشانكراوە‌و دواتر سپای‬ ‫ئامریكا ئەو شوێنەی بوردمان كردووە‪.‬‬ ‫قسەیەكیتریش ئەوەیە كە گرووپی داعش‌و‬ ‫بە تایبەت ابوبكرالبغدادی زۆر خۆبەزلزان‬ ‫بوون‌و نەك ناچنە ژێر فەرمانی زەواهیری‌و‬ ‫القاعیدە‪،‬بگرە دوایان كردووە زەواهیری‬ ‫البغدادی وەك ئەمیرالموئمنین قەبووڵ‬ ‫بكا‪.‬بۆیە ناتوانین بڵێین داعش گرووپێكی‬ ‫تازەدامەزراوە‪،‬یان هەڵگری گووتارێكی‬ ‫جیاوازترە لە ئیسالمی سیاسی‪.‬‬ ‫دواڕۆژ‪ :‬ئایا ستراتیژی (داعش) لەعێراق‌و‬ ‫لەناوچەكەدا چییە؟‬ ‫ئارام مۆدەڕێسی‪ :‬هەروەك لە وەاڵمی‬ ‫پرسیارەكەی پێشوودا ئاماژەم پێكرد‬ ‫گرووپی داعش هەڵگری گووتارێكی جیاواز‬ ‫لە گووتاری ئیسالمی سیاسی نییە‪.‬گووتاری‬ ‫ئیسالمی سیاسی سرینەوەی سنوورەكان‌و‬ ‫رووخاندنی»كوشك‌و تەالری پادشاكان»‬ ‫واتە هەمان دەسەاڵتی حكوومەتەكان كە‬ ‫لە روانگەی ئەوانە دەسەالتی «كوفر‌و دژە‬ ‫خودایە»‪،‬و دامەزراندنی خیالفەت(دەوڵەت)‬ ‫ی ئیسالمی‌و رزگاركردنی موسڵمانان بە‬ ‫تایبەت موسڵمانانی سووننی لە ژێربە قەولی‬ ‫ئەوان ستەم‌و چەوساندنەوەی ئەهلی كوفر‌و‬ ‫شیعە مەزهەبەكانە‪.‬بە گشتی گوتاری ئەوان‬ ‫داسەپاندنی یاسا‌و رێساكانی سەردەمی‬ ‫دەسەاڵتی ئیسالم‌و خەلیفەكانە‪.‬بە كورتی‬ ‫پەیامی ئیسالمی سیاسی گەراندنەوەی‬ ‫كۆمەڵگایە بۆ قۆناغی سەرهەڵدان‌و‬ ‫دامەزراندنی دەسەاڵتی ئیسالم لە سەردەمی‬ ‫موحەممەدی پێشەوای موسڵماناندا‪.‬‬ ‫بەو پێیە داعش میراتگر‌و هەڵگری ئەو‬ ‫گوتارە ئایینەیە‪.‬هەروەك دیمان لە عێراق‬ ‫ناوچەیەكی جوغرافییان داگیركرد‪،‬پاشان‬ ‫دەستیان كرد بە كوشت‌و بر‌و قركردنی‬ ‫«دوژمنەكانی ئیسالم»‌و تەنانەت سرینەوەی‬ ‫نەیارانی نێوخۆ‌و كوشتنی سووننە‬ ‫میانەرەوەكانیشیان گرتەبەر‪.‬دوای ئەوەی لە‬ ‫پێگەی خۆیان دڵنیا بوون(ئەگەر بۆ ماوەیی‬ ‫یان كاتییش بێ)ئینجا خەلیفەیان دیاری كرد‬ ‫كە دەسەاڵت‌و هێزی بەرێوەبەریی رەهای‬ ‫هەیە لە چەشنی خەلیفەكانی سەردەمی‬ ‫ئیسالم‌و تێكهەڵكێشانی شەریعەت‌و‬ ‫دەوڵەت‌و ئیدارەی ئەو پیكهاتەیەی بۆ كراوە‬ ‫بە ئەركێكی دینی‪.‬ئێستاش دوای كۆچكردنی‬ ‫موسڵمانان بۆ ژێر سێبەری خەالفەتی‬ ‫ئیسالمی‌و متمانەبەخشین بە خەلیفەیان‬ ‫لێدەكەن‪.‬ئەوە جەوهەر‌و گووتاری ئیسالمی‬ ‫سیاسییە كە داعش لێی بێبەری نییە‪.‬‬ ‫بەاڵم لە مێتۆد‌و شێوەكار‌و هەروەها‬ ‫كردەوەی تا ئێستایاندا هێندێك جیاوازن‬ ‫لە تاقم‌و گرووپە تەكفیرییەكانی وەك‬ ‫خۆیان كە هەر ئەو جیاوازییانە هێندێك‬ ‫گوومانی خستوونەتەسەر‌و وای كردووە بە‬

‫‪dwaroj@komala.com‬‬

‫‪7‬‬

‫باگراوندێكی تەم‌و مژاوییەوە بێنەبەرچاو‪.‬‬ ‫بۆ نموونە بە پێچەوانەی هاوشێوەكانی‬ ‫خۆیان دەور‌و رۆڵی سەرەكییان بووە‌و‬ ‫هەیە لە پاراستنی دەسەاڵتی بەشار ئەسەد‬ ‫لە سووریە‪.‬هەروەها وەك گرووپەكانی‬ ‫تر تا ئێستا نەك نەبوونەتە مەترسی‌و‬ ‫هەرەشەیەكی ئەوتۆ بۆسەر بەرژەوەندی یان‬ ‫خود هاواڵتیانی رۆژئاوایی‌و بە تایبەت ئامریكا‬ ‫وفتوایان بۆ سەربرینیان دەرنەكردووە لە‬ ‫كاتێكدا لە سووریە بۆ قەاڵچۆكردنی»بزن»‬ ‫فتوایان دەركرد‪،‬بگرە لە كوشتنی تەنانەت‬ ‫موسڵمانەكانیش دەستیان نەپاراستووە‪.‬‬ ‫شەر‌و پیكدادانەكانیان لەگەڵ بەرەی نووسرە‬ ‫لە سووریە‌و كوشتنی زیاتر لە ‪ ١٥‬ئیمام‌و‬ ‫وتارخوێن‌و پێشنوێژی مزگەوتەكانی موسڵ‬ ‫لە الیەن داعشەوە مایەی سەرسوورمانی زۆر‬ ‫كەس بووە‪.‬‬ ‫هەتا ئەو جێگایەی هەڵدەگەرێتەوە سەر‬ ‫ستراتژیان لە عێراق بە بروای من ئەوان‬ ‫حەوڵ دەدەن لە ناكۆكی نێوان شیعە‌و بە‬ ‫تایبەت سیاسەتی تاكرەوانەی مالكی‌و ئەو‬ ‫پەراوێزخستنەی سووننە لە عێراق بقۆزنەوە‌و‬ ‫ناوچە سووننی نشینەكان كۆنترۆڵ كەن‌و‬ ‫بەرەبەرە ناوچەی ژێردەسەاڵتیان فراوان‬ ‫كەنەوە‌و بەمجۆرەش بە سرینەوەی سنووری‬ ‫نێوان سووریە‌و عێراق‌و نێودێركردنی‌و‬ ‫ئیدارەكردنی وەك خەالفەتی ئیسالمی‬ ‫پشتی جبهەیەكی بەهێز بۆ بەركانی‬ ‫شەر لە سووریە دامەزرێنن‪.‬ئەگەر لەگەڵ‬ ‫هۆزە سووننەكانی نەیاری مالكی‌و‬ ‫كۆنەبەعسیەكان‌و گرووپی نەقشبەندی كە‬ ‫لەو ناوچەیە چاالكن‌و لەراستیدا هەتا ئێستا‬ ‫لەگەڵ یەك هاوئامانج‌و هەو بەرژەوەندن‬ ‫تووشی ناكۆكی‌و پێكدادان نەبن‪،‬كە بە‬ ‫بروای من تووش دەبن ئەوە داعش حەول‬ ‫دەدەن یەكێك لە فاكتەرەكانی دابەشبوونی‬ ‫عێراق بن‌و دەسەاڵتیان لە هەرێمی سووننە‬ ‫نشینی عێراق دا پتەوتر بكەن‌و خەونی‬ ‫خەالفەتیان بهێنەدی‪.‬هەڵبەتە من ئەوە بە‬ ‫ئەستەم دەبینم‌و پیموانییە لە درێژماوەدا‬ ‫بتوانن لە عێراق دا بمێنەوە‪،‬هەرچەند تا‬ ‫ئێستاش زیاتر لە گرووپێكی تووندرەوی‬ ‫دەمارگرژی كۆچەریی دەچن كە زوڵم‌و زۆری‬ ‫دەسەاڵتی مالیكی دەرحەق بە سووننە‌و‬ ‫ئاڵۆزی‌و الوازبوونی دەسەاڵتی ناوەندییان‬ ‫لەو ناوچانە قواستۆتەوە‪.‬‬ ‫دواڕۆژ‪ :‬جیاواز لەفاكتەرەكانیتر‪ ،‬ئایا واڵتە‬ ‫زلهێزەكان‪ ،‬بەتایبەتی ئەمەریكا؛ ڕۆڵ‌و‬ ‫كاریگەرییان لەسەر سەرهەڵدانی ڕەوتی‬ ‫ئیسالمی سیاسی توندڕەو‪ ،‬لەنموونەی‬ ‫ئەلقاعیدە‌و (داعش) هەبووە؟‬ ‫ئارام مۆدەڕێسی‪ :‬هەرچەند هیچ گوومانم‬ ‫نییە رۆڵیان بووە‌و هەیانە‪،‬بەاڵم لەراستیدا‬ ‫سەلماندنی ئەو ئیدیعایە پێویستی بە بەڵگە‬ ‫ودێكۆمێنت ‌و راپۆرتی هەواڵگری هەیە كە‬ ‫من ئەو بەڵگە‌و دێكۆمێنت‌و راپۆرتانەم نییە‪.‬‬ ‫هەڵبەتە ئەوەیكە ئامریكا‌و واڵتانی زلهێز‬ ‫دەستیان بووە لە ئەگەر نەڵێم دروستكردن‬ ‫بەڵكوو زۆر جار بە هێز كردن‌و راگرتنی‬ ‫ئەو جۆرە گرووپانەدا‪،‬ئەوە بەو مانایە نییە‬ ‫كە راستەوخۆ خوازیاری سەركەوتن یان‬ ‫پەرەگرتنی رەوتی ئیسالمی سیاسین‪،‬بەڵكوو‬ ‫زۆر جار بۆ ئامانج‌و پالنێكی تایبەت‌و‬ ‫دیاریكراو بەتایبەت لەالیەن دەزگا سیخوری‌و‬ ‫هەواڵگرییەكانیانەوە‌و لەپێناو پاراستنی‬ ‫بەرژەوەندییەكانی خۆیاندا ئەو گرووپانەیان‬ ‫بەهێز كردووە‌و بە كردەوە مەجالی گەشە‌و‬ ‫پەل وپۆخستنیان بۆ رەخساندوون‪.‬‬ ‫بۆ نموونە پاڵپشتی‌و یارمەتیكردنی‬ ‫موجاهیدەكانی ئەفغان بۆ دژایەتی شۆرەوی‬ ‫ئەوكات لەالیەن ئامریكاوە لەكەس شاراوە‬ ‫نییە‪.‬یان پاڵپشتیكردنی حكوومەتی سەدام‬ ‫حوسێن تا ئەوكاتەی دەیتوانی دڵنیایی‬ ‫بدا بە ئامریكا كە بەرژەوەندییەكانی لە‬ ‫ناوچەكە پارێزراو دەبێ‪.‬بەاڵم دیتمان‬ ‫كە هەر ئەو حكوومەتەی سەدام حوسێن‬ ‫بە خودی سەدام‌و بنەماڵەكەشی هەر‬ ‫بە دەستی ئامریكایەكان لەناو بران ئەو‬ ‫كاتەی كە خۆیان بوونە هەرەشە بۆسەر‬ ‫بەرژەوەندییەكانی ئامریكا‪.‬یان نموونەیەكی‬ ‫دیكە ئەو هەمووە چاوپۆشی‌و مەرایی‌و‬ ‫بێدەنگییەی ئامریكا بەرامبەر بە دەسەاڵتی‬ ‫سەرەرۆ‌و داپڵۆسێنەری بنەماڵەی فەهد لە‬ ‫سعوودییە دەیكا لە پێناو بەرژەوەندییە‬ ‫درێژماوەكانیدا‪.‬یان خود سازان‌و‬

‫بۆ الپەڕە ‪١٠‬‬


‫‪6‬‬

‫ژمار‌ه (‪ )68‬ساڵی حەوتەم‪٢٠١٤/٧/١٦ ،‬‬ ‫‪dwaroj@komala.com‬‬

‫وتووێژ‬

‫داعش و مەترسییەكانی بۆ سەر ناوچ‬

‫ئا‪ :‬فەریبا محەمەدی‬ ‫دواڕۆژ‪ :‬ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاست لەچەن‬ ‫دەیەی ڕابردوو‪،‬زیاتر لەهەر ناوچەیەكیتر‬ ‫پڕبووە لە ئاڵۆزی سیاسی‌و ملمالنێی ڕەوتە‬ ‫سیاسییەكان‪،‬لەنێویاندا هێزەكانی ڕەوتی‬ ‫ئیسالمی سیاسی‪،‬ئێوە لەئێستادا پێگەو‬ ‫دۆخی ڕەوتی ئیسالمی سیاسی لەناوچەكەدا‬ ‫چۆن دەبینن؟‬ ‫نیاز سەعید عەلی‪ :‬ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاست‬ ‫ئەگەر لەڕووی مێژووییەوە تێی بڕوانین؛‬ ‫لەمێژە ناوچەیەكی نائارام‌و پڕ لەشەڕ‌و‬ ‫ملمالنێ‌بووە‪،‬بەتایبەتی‬ ‫كێشمەكێش‌و‬ ‫لەدوای جەنگی جیهانی یەكەمەوە‪ ،‬كەتیایدا‬ ‫چەندین گۆڕانكاریی؛لەالیەن هێزە براوەكانی‬ ‫جەنگی جیهانی یەكەمەوە بەسەر ناوچەكەدا‬ ‫سەپێنرا‪،‬كە دوو لە دەرئەنجامەكانی‬ ‫بریتین لەداڕمانی ئیمپراتۆریەتێكی بەهێزو‬ ‫پانوپۆڕی وەك دەوڵەتی عوسمانی‌و‬ ‫خەالفەت‌و‬ ‫سیستەمی‬ ‫هەڵوەشانەی‬ ‫هاتنەكایەی سیستەمی عەلمانیی؛ بۆ ئەو‬ ‫واڵتە تازانەی كەلەسەر پاشماوەی دەوڵەتی‬ ‫عوسمانی دروستبوون‪ ،‬شایەنی باسە‬ ‫ڕەوتی عەلمانیی‪ ،‬وەكو ڕەوتێكی فیكریی‌و‬ ‫مەعریفیی لەنیوەی دووەمی سەدەی‬ ‫نۆزدەوە‪،‬لەناو چەند واڵتێكی ڕۆژهەاڵتی‬ ‫ناوەڕاستدا‪،‬لەنموونەی میسر‌و چەند واڵتێكی‬ ‫شام سەریهەڵدابوو‪.‬‬ ‫پاش كۆتاییهاتنی سیستەمی خەالفەتی‬ ‫ئیسالمیی؛ چەندین دەوڵەتی نوێ‌ لەسەر‬ ‫بنەمای پشتكردنە سیستەمی خەالفەت‬ ‫دامەزرا‪ ،‬لەكۆتایی بیستەكانی سەدەی‬ ‫ڕابردووەوەو بەدرێژایی دەیان ساڵ‪ ،‬زۆرینەی‬ ‫ئەو دەوڵەتە تازانە؛تووشی كاردانەوەی‬ ‫پێچەوانە بوونەوە لەالیەن ڕەوتێكی سەلەفیی‪،‬‬ ‫كەئەویش لەنیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەوە‬ ‫سەریهەڵدابوو‪،‬لەساڵی (‪)1928‬دا‪،‬ڕێكخراوی‬ ‫(ئیخوان موسلمین)ی لێبەرهەمهاتبوو‪،‬ئەو‬ ‫رەوتە لەالیەك دژی شێوازی بەڕێوەبردنی‬ ‫خەالفەتی‬ ‫فەرمانڕەوایی‬ ‫سیستەمی‬ ‫دەوڵەتی عوسمانی ڕاوەستابوو؛ پێیوابوو‬ ‫كە لەڕێبازی ڕاستەقینەی ئایینی ئیسالم‬ ‫الیداوە‪،‬لەالیەكیتریش دژی نوێبوونەوەی‬ ‫كۆمەڵگەی ئیسالمیی‌و ڕەوتی عەلمانیی‬ ‫بوو‪،‬كە تازە لەقۆناغی بانگەشەدا بوو‪،‬تاكو‬ ‫ببێتە ئەلتەرناتیڤی سیستەمی خەالفەت‪.‬‬ ‫پاش هەڵوەشانەوەی سیستەمی خەالفەت‌و‬ ‫سەرهەڵدانی ئاراستەی عەلمانیی؛ڕاستەوخۆ‬ ‫ڕەوتی سەلەفیی لەسەر بنەمای‬ ‫كاركردن بۆ لەباربردن‌و ژێرەوژووركردنی‬ ‫پرۆژەی عەلمانیی‪ ،‬لەدەوڵەت‌و كۆمەڵگە‬ ‫لەبەرامبەر‬ ‫موسوڵمانەكاندا؛پرۆژەیەكی‬ ‫پرۆژەی عەلمانیی وەكو ئەلتەناتیڤ‬ ‫خستەڕوو‪،‬بەناوی ڕێكخراوی (ئیخوان‬ ‫موسلمین)‪،‬كە لەساڵی (‪)1928‬دا‪،‬لەمیسر‬ ‫ڕاگەیەندرا‪،‬شایەنی باسە میسر لەسەردەمی‬ ‫محەمەد عەلی پاشاوەو لەنیوەی دووەمی‬ ‫سەدەی نۆزدەوە‪،‬بووبووە ناوەندێكی‬ ‫كاریگەر بۆ باڵوكردنەوەو بانگەشەكردن بۆ‬ ‫ڕێبازی عەلمانیی‪.‬‬ ‫ڕێكخراوی (ئیخوان موسلمین)‪ ،‬بەچەند‬ ‫قۆناغێك‌و بەسوودوەرگرتن لەچەندین هەل‌و‬ ‫زەمینەو فاكتەری ناوخۆیی‌و دەرەكی‪،‬توانی‬ ‫لەیەكەم هەنگاودا؛ لەشاری ئیسماعیلییەوە‬ ‫پەلبهاوێژێت بۆ شارەكانی تری میسر‌و‬ ‫دواتر بۆ دەرەوەی میسر‪،‬دەرئەنجام دەیان‬ ‫ڕێکخراوی (ئیخوان موسلمین)‪،‬لەواڵت‌و‬ ‫ناوچەكانی جیهانی ئیسالمیی‌و لەنێو‬ ‫كەمایەتییە موسوڵمانەكانی واڵتان‌و‬ ‫ڕەوەندی موسوڵمانان لەڕۆژئاوا دروستبوو‪،‬‬ ‫بەچەشنێك كە(ئیخوان موسلمین)‪،‬ئێستا‬ ‫بۆتە مەرجەع‌و دایكی دەیان ڕێكخراو‌و‬ ‫پارتی ئیسالمیسیاسی‪،‬بەوانەشی كە لێی‬ ‫جیابوونەتەوە‌و ئاراستەیەكی جیاوازی تریان‬ ‫گرتۆتەبەر‪.‬‬ ‫ناكۆكی‌و ملمالنێی نێوان ڕەوتی عەلمانی‌و‬ ‫ئیسالمی سیاسی‪ ،‬لەجیهانی ئیسالمیدا‬ ‫ناوەڕاستدا‬ ‫لەڕۆژهەاڵتی‬ ‫بەگشتی‌و‬ ‫بەتایبەتی‪ ،‬بووەتە یەكێك لەناكۆكی‌و‬ ‫سەرەكیەكان‪،‬كەكاریگەری‬ ‫ملمالنێ‌‬ ‫ڕاستەوخۆی هەبووە‪ ،‬لەسەر دروستكردنی‬ ‫چەندین ڕووداوو گۆڕانكاریی‌و پێشهاتی‬ ‫سیاسی‪ ،‬لەالیەكیتریش چەندین فاكتەری‬ ‫تر‪ ،‬بووەتەهۆی بەشداریكردنی هێز‌و‬ ‫ڕەوتەكانی ئیسالمی سیاسی‪ ،‬لەچەندین‬ ‫ناكۆكی‌و ملمالنێی تری جیهانیی‌و ئقلیمیی‌و‬

‫لە چەند مانگی رابردوو داعش وەك هێزێكی چەكداری توندرەو لە ناوچەكە سەری هەڵدا و بە كوش‬ ‫و لە ماوەی یەك دوو مانگی رابردووش لە عێراق بە شێوەیەكی سەرسوڕهێنەر زۆرێك لە شارەكان‬ ‫دروست كرد‪ .‬داعش كە كورتكراوەی دەوڵەتی ئیسالمی عێراق و شامە هێزێكی سۆنەی توندرەوی‬ ‫بۆنەوە چاوپێكەوتنێكمان سازداوە لە گەڵ بەرێزان نیاز سەعید عەلی پسپۆر لە بواری ئیسالمی سی‬

‫نیاز سەعید عەلی‬ ‫ناوخۆیدا‪.‬‬ ‫ئێستا ڕەوتی ئیسالمیسیاسی بەشێوازی‬ ‫كاركردنیانەوە‪،‬بەگوێرەی‬ ‫جیاجیای‬ ‫ڕەوشی جیاوازی واڵتەكان‌و تەنانەت‬ ‫بۆ هەندێكیان بەگوێرەی ئاراستەی‬ ‫ڕۆاڵ‌و‬ ‫ئقلیمییەكان؛پێگە‌و‬ ‫ملمالنێ‌‬ ‫كاریگەریییان‪،‬بەقەبارە‌و ئاستی جیاجیا‬ ‫دەركەوتوە‌و هەندێ‌ جاریش تووشی‬ ‫ئەبن‪،‬ئەكەونە‬ ‫داكشان‬ ‫هەڵكشان‌و‬ ‫ژێر كاریگەریی فاكتەرە نێودەوڵەتی‌و‬ ‫ئقلمییەكان‪،‬هەندێ‌ جاریش پێچەوانەی‬ ‫ئەو بەڵێن‌و بانگەشانەی كە بۆ‬ ‫بەئەلتەرناتیڤبوونی سیستەمی عەلمانیی‬ ‫ڕایانگەیاندووە‪،‬تووشی داكشان‌و پاشەكشە‌و‬ ‫كەوتنە پەراوێز ئەبن‪.‬‬ ‫هێزەكانی‬ ‫بڵێین؛هەموو‬ ‫ئەتوانین‬ ‫بەهەردوو‬ ‫ئیسالمیسیاسی‬ ‫ڕەوتی‬ ‫ئایینزا سەرەكییەكەی ئیسالم (شیعە‌و‬ ‫سووننە)‌و بەهەموو ئیجتیهادەكانیتری‬ ‫ناو ئەو دوو ئایینزایەوە‪،‬لەڕۆژهەاڵتی‬ ‫ناوەڕاستدا؛لەیەك ئاستدا نین‌و بەیەك‬ ‫ئاراستە كارناكەن‪،‬هەروەها هەماهەنگ‌و‬ ‫تەبا‌و هاوتەریبیش نین‪،‬لەالیەكی تریش‬ ‫بێ‌ناكۆكیو ملمالنێی نین لەنێوان خۆیاندا‪،‬‬ ‫لەهەمانكاتیشدا یەك مەرجەع‌و ئۆرگانی‬ ‫كۆكەرەوە‌و ئاراستەكەریان نییە‪،‬بەاڵم‬ ‫لەكۆی گشتیدا سەرجەمیان كۆكن‬ ‫لەبەرەنگاربوونەوەو لەباربردنی پرۆژەی‬ ‫عەلمانیی لەجیهانیی ئیسالمییدا‪.‬‬ ‫(داعش)‬ ‫سەرهەڵدانی‬ ‫دواڕۆژ‪:‬ئایا‬ ‫لەناوچەكە‪،‬لەدرێژەی هەمان ڕەوتی ئیسالمی‬ ‫سیاسی سەریهەڵداوە؟‪،‬یان ئەو خاوەنی‬ ‫گووتاری تایبەت بەخۆیەتی؟‬ ‫نیاز سەعید عەلی‪:‬ئەگەر بەوردی (داعش)‬ ‫شیبكەینەوەو بگەڕێینەوە بۆ باكگراوەندە‬ ‫مێژوویی یەكەی‪ ،‬ئەتوانین بڵێین (داعش)‬ ‫بەرهەم‌و زادەی ئەو ئاراستەیەیە لەكاری‬ ‫سیاسی‪،‬كە بەئیسالمی سیاسی ناسراوە‪،‬ئەم‬ ‫ئاراستەیە كاری بۆ بوون بەئەلتەرناتیڤی‬ ‫پرۆژەی عەلمانیی كردوە لەجیهانیی‬ ‫ئیسالمییدا‪،‬ئەمە لەرووی رێبازی سیاسییەوە‪،‬‬ ‫لەرووی رێبازی ئایدیۆلۆژیشەوە‪(،‬داعش)‬ ‫بەرهەمی تەشەنەسەندنی رێبازی سەلەفیی‬ ‫جیهادیییە‪،‬هەروەها دەرهاویشتەی هەندێ‌‬ ‫گۆڕانكاریی‌و وەرچەرخانی سیاسی ترە‬ ‫لەناوچەكەدا‪ ،‬لەنموونەی ڕووخانی سیستەمی‬ ‫فەرمانڕەوایی سەدام حسێن‌و ملمالنێ‌‌و‬ ‫ناكۆكی نێوان شیعە‌و سووننە‌و سەرهەڵدانی‬ ‫شۆڕشی گەالنی سووریا‌و دیاردەی بەهاری‬ ‫عەرەبیی‪،‬لەهەمانكاتیشدا دزەكردنی هەندێ‌‬ ‫ئەجێندا‌و پرۆژەی دەزگا هەواڵگریییە‬ ‫جیهانیی‌و ئقلیمی‌و ناوخۆیییەكان بۆ ناو‬ ‫تەشەنەسەندنی‬ ‫(داعش)؛بووەتەهۆی‬ ‫(داعش)‪،‬كەیەكەمجار بەناوی (جەماعەتی‬ ‫تەوحید‌و جیهاد)‪ ،‬لەساڵی (‪)2003‬؛دەست‬ ‫قۆناغدا‪،‬لەكۆتایی‬ ‫لەكۆتا‬ ‫پێ‌ئەكا‌و‬ ‫حوزەیرانی (‪)2014‬دا‪،‬لە(داعش)ەوە‪،‬گۆڕا‬ ‫بۆ دەوڵەتی ئیسالمی‌و هاوكات ڕاگەیاندنی‬ ‫سەرلەنوێی سیستەمی خەالفەت‪.‬‬ ‫(داعش) كەئێستا دەوڵەتی خەالفەتی‬ ‫ئیسالمیی ڕاگەیاندوە‪،‬لەڕووی میكانیزم‌و‬ ‫رێبازی كاركردنەوە‪،‬جیاوازە لەبەشێك‬ ‫لەهێزەكانیتری ڕەوتی ئیسالمیسیاسی‪،‬بەاڵم‬ ‫بوون‬ ‫بەرەنگاربوونەوەو‬ ‫لەڕووی‬ ‫بەئەلتەرناتیڤی پرۆژەی عەلمانیی‪،‬لەگەاڵ‬ ‫هەموویاندا یەكانگیر‌و هاوهەڵوێست‬ ‫ئەبێتەوە‪.‬‬ ‫دواڕۆژ‪ :‬ئایا ستراتیژی (داعش) لەعێراق‌و‬ ‫لەناوچەكەدا چییە؟‬

‫ناكۆكی‌و ملمالنێی نێوان‬ ‫ڕەوتی عەلمانی‌و ئیسالمی‬ ‫سیاسی‪ ،‬لەجیهانی‬ ‫ئیسالمیدا بەگشتی‌و‬ ‫لەڕۆژهەاڵتی ناوەڕاستدا‬ ‫بەتایبەتی‪ ،‬بووەتە یەكێك‬ ‫لەناكۆكی‌و ملمالنێ‌‬ ‫سەرەكیەكان‬ ‫نیاز سەعید عەلی‪:‬دوای ئەوەی (داعش)‬ ‫توانی كۆنترۆڵكردنی چەند شار‌و‬ ‫ناوچەیەك لەسووریا‌و عێراق بەگشتی‬ ‫بكا‌و پاش كۆنترۆڵكردنی شاری موسڵ‬ ‫(‪)2014/6/29‬‬ ‫بەتایبەتی‪،‬لەڕۆژی‬ ‫دا؛جاڕی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ئیسالمیی‌و‬ ‫گێڕانەوەی سیستەمی خەالفەتیدا‪،‬بەهۆی‬ ‫ئەو ڕاگەیاندنەوە‪،‬ئیتر (داعش)‪،‬ناوی خۆی‬ ‫لە(دەوڵەتی ئیسالمی لەعێراق‌و شام)ەوە‪،‬كە‬ ‫كوورتكراوەكەی بریتیبوو لە(داعش)؛گۆڕی‬ ‫بۆ دەوڵەتی ئیسالمیی‪.‬‬ ‫ستراتیژی (داعش) لەعێراق‌و ناوچەكە‌و‬ ‫جیهانی ئیسالمیدا‪،‬بریتی بوو لەڕاگەیاندنی‬ ‫گێڕانەوەی‬ ‫ئیسالمیی‌و‬ ‫دەوڵەتی‬ ‫خەالفەت‪،‬لەسەر ڕێبازی سەلەفیی جیهادیی‪،‬‬ ‫لەهەمانكاتدا لەچوارچێوەی هێنانەدی‬ ‫ئەو ستراتیژەدا‪(،‬داعش) مەبەستیبوو‬ ‫بەڕاگەیاندنی ئەو دەوڵەتە؛هەموو پارت‌و‬ ‫گرووپ‌و ڕێكخراوەكانی تری ئیسالمی‬ ‫سیاسی ئایینزای سووننە بخاتە ژێر‬ ‫كۆنترۆڵی خۆی‪ ،‬لەڕێگەی بەیعەتدان‌و‬ ‫وابەستەبوونیان بەدەوڵەتی ئیسالمیی‪،‬‬ ‫لەناویاندا ڕێكخراوی قاعیدە‪،‬كە لەڕاگەیاندنی‬ ‫(داعش)ەوە‪،‬لە( ‪)2013/4/8‬ەوە‪ ،‬دژ‌و‬ ‫ناكۆك‌و ناڕازی بوو‪،‬بەیەكگرتنی هەردوو‬ ‫لقی ڕێكخراوی قاعیدە لەعێراق‌و سووریا‪،‬كە‬ ‫تا ئەوكاتە بەناوی ( دەوڵەتی ئیسالمیی‬ ‫لەعێراق)و (بەرەی نووسرە) لەسووریا‪،‬‬ ‫هەریەكە بەجیا كاریان ئەكرد‪.‬‬ ‫ستراتیژی (داعش) بەڕاگەیاندنی دەوڵەتی‬ ‫سیستەمی‬ ‫چەسپاندنی‬ ‫ئیسالمیی‌و‬ ‫خەالفەت؛لەسەر ئەرزی واقیع‪ ،‬بەپراكتیكی‬ ‫جێبەجێكراو بەرجەستەبوو‪ ،‬ئەم دەوڵەتە‬ ‫لەڕووی تیۆریییەوە هەڵگری پرۆژەیەكی‬ ‫فەرمانڕەوایی پانوپۆڕە لەچوارچێوەی‬ ‫هەر سێ‌ كیشوەری ئاسیاو ئەفەریقاو‬ ‫ئەوروپا‌و دەیان واڵت لەخۆئەگرێ‌‪،‬بەو‬ ‫واڵتانەوەی كە ڕۆژگارێك لەژێر سایەی‬ ‫دەسەاڵتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا بوون‪،‬‬ ‫لەهەمانكاتدا ئەو دەوڵەتە ئیسالمیییە‪،‬ئەو‬ ‫واڵتانەش ئەگرێتەخۆ‪،‬كە لەپێكهاتەی‬ ‫دیموگرافیاندا‪،‬كەمینەیەكی موسوڵمانی تیا‬ ‫ئەژی‪.‬‬ ‫دەوڵەتی ئیسالمیی كە(داعش) ڕایگەیاند‪،‬‬ ‫لەڕۆژهەاڵتەوە بەویالیەتی خۆراسان‬ ‫دەستپێ‌ئەكا‌و دڕێژئەبێتەوە؛بۆ ویالیەتی‬ ‫ئەندەلووس لەڕۆژئاوا‌و چەندین واڵتی تری‬ ‫باشوور‌و ڕۆژهەاڵتی كیشوەری ئەوروپاش‬ ‫لەخۆئەگرێ‌؛لەئەنادۆڵەوە بۆ یۆنان‌و واڵتانی‬ ‫بەلقان‌و نزیك ئەبێتەوە لەنەمسا‪.‬‬ ‫دواڕۆژ‪ :‬جیاواز لەفاكتەرەكانیتر‪ ،‬ئایا واڵتە‬ ‫زلهێزەكان‪ ،‬بەتایبەتی ئەمەریكا؛ ڕۆڵ‌و‬ ‫كاریگەرییان لەسەر سەرهەڵدانی ڕەوتی‬

‫ئیسالمی سیاسی توندڕەو‪ ،‬لەنموونەی‬ ‫ئەلقاعیدە‌و (داعش) هەبووە؟‬ ‫نیاز سەعید عەلی‪ :‬لەدوای جەنگی جیهانی‬ ‫دووەم‌و دەستپێكردنی قۆناغێكی تازەی‬ ‫ناكۆكی‌و ملمالنێی نێو دەوڵەتیی‪،‬بەناوی‬ ‫جەنگی سارد؛ لەنێوان هەردوو جەمسەری‬ ‫پەیمانی باكووری ئەتڵەسیی (ناتۆ)‪،‬‬ ‫بەسەركردایەتی ئەمەریكا‌و پەیمانی‬ ‫وارشۆ بەسەركردایەتی یەكێتی شۆرەویی‬ ‫جاران‪،‬لەو جەنگەدا جەمسەری پەیمانی‬ ‫باكووری ئەتڵەسیی‪،‬لەبەڕێوەبردنی ئەو‬ ‫ناكۆكی‌و ملمالنێیەدا؛ توانی میكانیزمەی‬ ‫ئایین‪ ،‬وەكو یەكێك لەهۆكارەكان‬ ‫بەكاربهێنێ‌ بۆ بەرگرتن‌و دانانی سنوورێك‬ ‫لەبەردەم هاتنەپێشەوەو باڵوبوونەوەی‬ ‫ئایدیۆلۆژیای سۆشیالیزم‌و كۆمۆنیزم‪،‬‬ ‫لەمڕووەوە (جۆن فۆستەر داالس)ی وەزیری‬ ‫دەرەوەی ئەمەریكا‪ ،‬لەسەرەتای پەنجاكانی‬ ‫سەدەی ڕابردوو‪،‬لەكتێبێكدا بەناوونیشانی‬ ‫(جەنگ یان ئاشتی)‪،‬ئاماژە بەبەكارهێنان‌و‬ ‫ئاراستەكردنی هەر سێ‌ ئایینی ئیسالم‌و‬ ‫مەسیحی‌و جوو ئەكا‪ ،‬بۆ بەرپەرچدانەوەی‬ ‫ئایدیۆلۆژیای سۆشیالیزم‌و كۆمۆنیستیی‪،‬لەم‬ ‫بەهاوكاری‌و‬ ‫ئەمەریكا‬ ‫سۆنگەیەوە‬ ‫هەماهەنگی چەندین دەوڵەت‌و ڕێكخراوی‬ ‫ئیسالمیی خێرخوازیی‌و دەعەویی؛ كەوتە‬ ‫جێبەجێكردنی پالنێك بۆ دروستكردنی‬ ‫بووژانەوەیەكی ئایینیی‪ ،‬لەدژی ئەو‬ ‫گەشەسەندن‌و پێشكەوتنە خێرایانەی‬ ‫كە بەسەر ئایدیۆلۆژیای سۆشیالیزم‌و‬ ‫كۆمەنیستیدا هاتبوو؛ بەهۆیەوە چەندین‬ ‫پارتی چەپ‌و سۆشیالیستی‌و كۆمەنیستی‬ ‫بەهێز دروستبووبوون‌و زۆرینەیان سەر‬ ‫بەپەیمانی وارشۆ بوون‪.‬‬ ‫ئەم دیاردەیە لەسیاسەت‌و دیدو بەرژەوەندی‬ ‫یەكانی ئەمەریكادا‪ ،‬بەهەڕەشەی سوور‬ ‫لەقەڵەمدرا‪،‬هەربۆیە بۆ بەگژداچوونەوەی‬ ‫هەڕەشەی سوور‪ ،‬فاكتەری ئایینییان‪،‬‬ ‫لەیەكەمجاردا تا ناوەڕاستی حەفتاكانی‬ ‫سەدەی ڕابردوو بەكارهێنا‪،‬بەاڵم دواتر‬ ‫تەكانێكی تریان بەبەكارهێنانی فاكتەری‬ ‫ئایینیدا‌و ئەمجارەیان لەسەر دەستی‬ ‫(بریژنیسكی) ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی‬ ‫سەرۆكی ئەمەریكا‪،‬لەنیوەی دووەمی‬ ‫حەفتاكانی سەردەمی ڕابردوودا؛فاكتەری‬ ‫ئایینییان بەكارهێنا وەكو هۆكارێك بۆ‬ ‫هەرەسپێهێنانی یەكێتی شۆرەویی‌و واڵتانی‬ ‫وابەستە بەیەكێتی شۆرەویی‪.‬‬ ‫سەرەنجام ئەتوانین بڵێین هۆكاری ئایینیی‌و‬ ‫دروستبوونی سەحوەی ئیسالمیی لەكۆمارە‬ ‫موسوڵمانەكانیدا‪ ،‬شانبەشانی چەندین‬ ‫هۆكاری تر‪،‬لەناوەوەی یەكێتیی شۆرەویی؛‬ ‫كاریگەریی هەبوو لەزەمینەخۆشكردن‬ ‫بۆ لێكترازانی ئەو كۆمارانە لەیەكێتی‬ ‫شۆرەویی‪ ،‬لەهەمانكاتدا لەئەفغانستانیشدا‬ ‫كاریگەریی هەبوو بۆ دروستبوونی گوشاری‬ ‫زۆر لەسەر سوپای شۆرەویی بۆ كشانەوەی‬ ‫سوپاكەی لەئەفغانستان‌و دواتر بووە یەكێك‬

‫عەرەب ئەفغانەكان؛‬ ‫پاش تەواوبوونی شەڕی‬ ‫ئەفغانستان‪ ،‬بەجیهاندا‬ ‫باڵوبوونەوە‪،‬لەگەڵ خۆیاندا‪،‬‬ ‫ئایدیۆلۆژیای سەلەفیی‬ ‫جیهادیی‌و ئەزموونی شەڕی‬ ‫ئەفغانستانیان گواستەوە‬ ‫بۆ واڵتان و ناوچەكانی تری‬ ‫جیهانی ئیسالمی‬

‫لەفاكتەرەكانی هەرەسهێنانی یەكێتی‬ ‫شۆرەویی‌و هەڵوەشانەوەی جەمسەری‬ ‫پەیماننامەی (وارشۆ)‪.‬‬ ‫بەكارهێنانی فاكتەری ئایینی ئیسالم‪،‬‬ ‫لەشەڕی ئەفغانستاندا‪ ،‬دژ بەسوپای‬ ‫شۆرەویی‌و حكومەتی ئەفغانستانی سەر‬ ‫بەیەكێتی شۆرەویی‪ ،‬لەڕووی پراكتیكییەوە‬ ‫بریتیبوو؛ لەپشتگیریكردن‌و پێشكەشكردنی‬ ‫كۆمەكێكی زۆری دارایی‌و لۆجیستیكی‌و‬ ‫هەواڵگریی‌و سەربازیی‌و خێرخوازیی بۆ‬ ‫هێزە ئیسالمی سیاسییە شەڕكەرەكان‪ ،‬كە‬ ‫ئەوانیش بەشێوەیەكی سەرەكی لەدوو جۆر‬ ‫پێكهاتبوون‪ ،‬یەكەمیان بریتیبوون لەهێزە‬ ‫چەكدارە ئەفغانەكانییەكان‪ ،‬كە زۆرینەیان‬ ‫هێزی ئیسالمیسیاسی بوون‪،‬دووەمیان‬ ‫بریتیبوون لەعەرەب ئەفغانەكان‪،‬كە‬ ‫لەواڵتانی جیهانی ئیسالمی‌و لەناو‬ ‫ڕەوەندی موسوڵمانانەوە لەڕۆژئاوا‪،‬بەناوی‬ ‫بەشداریكردن لەجیهاد‪،‬چووبوون بۆ‬ ‫شەڕكردن لەئەفغانستان لەدژی سوپای‬ ‫شۆرەویی‌و سوپای ئەفغانستان‪.‬‬ ‫عەرەب ئەفغانەكان؛ پاش تەواوبوونی شەڕی‬ ‫ئەفغانستان‪ ،‬بەجیهاندا باڵوبوونەوە‪ ،‬لەگەڵ‬ ‫خۆیاندا‪ ،‬ئایدیۆلۆژیای سەلەفیی جیهادیی‌و‬ ‫ئەزموونی شەڕی ئەفغانستانیان گواستەوە‬ ‫بۆ واڵتان‌و ناوچەكانی تری جیهانی ئیسالمی‌و‬ ‫لەساڵی (‪)1998‬دا‪ ،‬ڕاگەیاندنی ڕێكخراوی‬ ‫(بەرەی جیهانیی ئیسالمی بۆ ڕاگەیاندنی‬ ‫جیهاد بەسەر ئەمەریكا‌و زایۆنیزمدا)ی‬ ‫لێ‌بەرهەمهات‪ ،‬دواتر ئەم بەرەیە ناوەكەی‬ ‫گۆڕا بۆ ڕێكخراوی نێودەوڵەتی قاعیدە‪.‬‬ ‫هەرچەندە لەڕووی مێژوویییەوە‪(،‬قاعیدە)‬ ‫لەشەڕی‬ ‫هەبوو‬ ‫باكگراوەندێكی‬ ‫ئەفغانستاندا‪،‬چونكە ناوی (قاعیدە)‬ ‫ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوكاتەی كە لەناو عەرەب‬ ‫ئەفغانەكاندا بیرۆكەیەك گەاڵڵەبووبوو‪،‬بۆ‬ ‫كۆكردنەوەو تۆماركردنی زانیاری جۆراوجۆر‬ ‫لەسەر موجاهیدە شەڕكەرە بیانییەكان‪ ،‬كە‬ ‫زۆرینەیان عەرەب بوون‪ ،‬لەم سۆنگەیەوە‬ ‫دەزگایەكی كارگێڕیی دروستكرا بەناوی‬ ‫(سجلی قاعیدە)‪،‬هەربۆیە كاتێك كەچەندین‬ ‫ڕێكخراوی ئیسالمیسیاسی چەكدار‌و چەندین‬ ‫عەرەب ئەفغان؛ بیریان لەدروستكردن‌و‬ ‫ڕاگەیاندنی بەرەیەك كردەوە‪،‬بەناوی‬ ‫(بەرەی جیهانیی ئیسالمی بۆ ڕاگەیاندنی‬ ‫جیهاد بەسەر ئەمەریكا‌و زایۆنیزمدا)‪،‬‬ ‫لەساڵی (‪)1998‬داو ڕایانگەیاند‪،‬هەرزوو‬ ‫گەڕانەوە بۆ ئەو باكگراوەندە‌و ناوی ئەو‬ ‫بەرەیەیان گۆڕی بۆ ڕێكخراوی قاعیدە‪.‬‬ ‫ئەمە لەالیەك‪ ،‬لەالیەكیتر شەڕی ئەفغانستان‬ ‫بووەهۆی سەرهەڵدانی ئایدیۆلۆژیایەكی تازە‪،‬‬ ‫بەناوی ڕێبازی سەلەفیی جیهادیی‪،‬وەك‬ ‫ئاماژەم پێكرد دوای تەواوبوونی شەڕی‬ ‫عەرەب‬ ‫لەسەردەستی‬ ‫ئەفغانستان‬ ‫ئەفغانەكان‪ ،‬ئەم ئایدیۆلۆژیایە بەجیهانی‬ ‫ئیسالمییدا باڵوبووەوە‌و بووە هۆی‬ ‫دروستبوونی چەندین ڕێكخراوی تر لەسەر‬ ‫ڕێبازی سەلەفیی جیهادیی‌و دواتر زۆرینەیان‬ ‫بوونە لقی ڕێكخراوی (قاعیدە)‌و بەیعەتیاندا‬ ‫بە(قاعیدە)‪ ،‬لەناویاندا لقی ڕێكخراوی‬ ‫(قاعیدە)ی جاران لەعێراق‪،‬كە ئێستا‬ ‫داینەمۆو هەڵسوڕێنەری سەرەكی ئەو‬ ‫دەوڵەتەیە كە بەناوی دەوڵەتی ئیسالمییەوە‬ ‫ڕاگەیەندرا‪.‬‬ ‫دواڕۆژ‪ :‬ئایا واڵتانی دراوسێ‌‪ ،‬چ ڕۆڵێكیان‬ ‫هەبووە لەسەر سەرهەڵدانی ئەلقاعیدە‌و‬ ‫(داعش)؟‬ ‫نیاز سەعید عەلی‪ :‬واڵتانی دەروربەر‌و‬ ‫ناوچەكە‪ ،‬ڕۆڵی سەرەكییان نەبووە‪،‬‬ ‫لەسەر سەرهەڵدانی ڕێكخراوی (قاعیدە)‌و‬ ‫(داعش)‌و دواتر ڕاگەیاندنی دەوڵەتی‬ ‫ئیسالمیی‌و خەالفەت‪ ،‬بەاڵم ئەتوانین بڵێین‬ ‫لەچەند ڕوویەكەوە‪ ،‬چ ڕێكخراوی قاعیدە‪،‬‬ ‫چ (داعش)ی جاران‌و (دەوڵەتی ئیسالمیی)‬ ‫ئێستا؛ سوودیان لەچەندین ناكۆكی‌و‬ ‫ملمالنێی نێودەوڵەتی‌و ئیقلیمیی‌و ناوخۆیی‬

‫بۆ الپەڕە ‪9‬‬


‫سیاسی‬

‫ژمار‌ه (‪ )٦٨‬ساڵی حەوتەم‪٢٠١٤/٧/١٦ ،‬‬ ‫‪dwaroj@komala.com‬‬

‫قاسم سلێمانی جەنەڕاڵە بێ سێبەرەكەی ئەودیو جەنگ‌و دیپلۆماسی‬ ‫و‪ :‬دوارۆژ‬ ‫لەم رۆژانەدا ناوی قاسم سلێمانی فەرماندە‬ ‫تەمەن (‪ )٥٧‬ساڵەكەی هێزی قودسی‬ ‫سوپای پاسدارانی ئێران‪ ،‬لە زۆربەی هەواڵە‬ ‫پەیوەندیدارەكان بە رۆژهەاڵتی ناوەڕاستدا‬ ‫بەرچاو دەكەوێت‪ .‬هەفتەیەك لەوە پێش داعش‬ ‫لە راگەیاندراوێكدا سلێمانی‌و سوپای قودسی‬ ‫بە بەربەست نیشاندابوو لە بەردەم سەركەوتنە‬ ‫بەردەوامەكانیاندا‪ .‬پێشتریش دژبەرانی ئەسەد‬ ‫لە سوریا سلێمانی‌و هێزەكەی بە هۆكاری‬ ‫سەركەوتنی دیمەشق لە سەركوتی دژبەرانی‬ ‫ئەسەددا ناساندبوو‪ .‬بەپێی بۆچوونی زۆربەی‬ ‫چاودێرانی گۆڕانكاری لە رۆژهەاڵتی ناوەڕاستدا‪،‬‬ ‫ئەو كەسە بڕیاردەری سەرەكیی ئێرانە لەبارەی‬ ‫پەیوەندی لەگەڵ واڵتانی سوریا‌و عێراق‌و‬ ‫لوبنان‌و ئەفغانستانەوە‪.‬‬ ‫ئەو فەرماندە پاسدارە خەڵكی كرمانە‪،‬‬ ‫فەرماندەیی هێزێكی (‪ )١٥‬هەزار كەسیی لە‬ ‫ئەستۆدایە‪ .‬سوپای قودس بە هێزێكی سوپای‬ ‫پاسدارانی ئێران بۆ دەرەوەی سنوورەكانی‬ ‫ئێران دەناسرێت‪ .‬سوپای قودس كارەكانی بە‬ ‫هاوكاریكردنی چریكە كوردەكان (پێشمەرگە)‬ ‫بۆ جەنگ لە دژی سەدام‌و هاوكاریكردنی‬ ‫چەكدارەكانی ئەفغانستان بۆ بەرەنگاربونەوەی‬ ‫سۆڤیەت دەستپێكرد‪ ،‬بەاڵم هێدی هێدی‬ ‫سنوری كارەكانی بە هەمو ناوچەكانی‬ ‫رۆژهەاڵتی ناوەڕاستدا باڵوبووەوە‪ .‬سوپای‬ ‫قودس لە ساڵی (‪ )١٩٩٧‬بەرامبەر بە (‪١٣٧٦‬ی‬ ‫هەتاوی) لە الیەن رابەری ئێران (خامنەییەوە)‬ ‫درایە دەستی قاسم سلێمانی‪ .‬تۆمەتی قورسی‬ ‫وەك تەقاندنەوەی بنكەی سەربازانی ئەمریكا‬ ‫لە لوبنان لە دەییەی (‪١٩٨٠‬ی زایینی)‌و‬ ‫تەقینەوەكەی ئەلخوبر لە سعودیەی خراوەتە‬ ‫پاڵ‪ .‬ئەو تۆمەتانەش هەمو كات لە الیەن‬ ‫ئێرانەوە رەتكراونەتەوە‪.‬‬ ‫سلێمانی كەسێكی سەربازیی پلە بەرز‌و كۆنی‬ ‫ئێرانە‪ .‬كاتێك پرسە بۆ مردنی دایكی دادەنێت‬ ‫كەسایەتی وەك كوڕی رابەری ئێران‪ ،‬ئەندامانی‬ ‫كابینەی حكومەتی ئێستا‌و حكومەتەكانی‬ ‫پێشوو‪ ،‬نوێنەرانی پەرلەمان‌و گەورە پیاوانی‬ ‫ئایینی‪ ،‬فەرماندەكانی ئێستا‌و پێشووی سوپای‬ ‫پاسداران‌و هێزە چەكدارەكانی دیكەی ئێران‪،‬‬ ‫بەرپرسانی دەزگای دادوەری‌و تەنانەت بەشێك‬ ‫لە دیپلۆماتە بیانییەكانی وەك باڵێوزی سوریا‬ ‫لە ئێران بۆ سەرەخۆشیكردن ریزیان بەستوە‪.‬‬ ‫ئەوەش لە كاتێكدایە كوڕەكەی «عیماد‬ ‫موغنییە»‪ ،‬فەرماندە كوژراوەكەی حیزبواڵی‬ ‫لوبنان لە پشت سەرییەوە راوەستاوە‪ .‬لەو‬ ‫رووەوە دەكرێت مەزەندە بۆ بەرباڵویی سنووری‬ ‫دەستڕۆیشتویی سلێمانی لە ئێرانەوە تاوەكو‬ ‫لوبنان‌و سوریا بكرێت‪ .‬بەاڵم لەراستیدا‬ ‫كارەكانی سلێمانی لە عێراقدا بووە هۆی ئەوە‪،‬‬ ‫كە ناوەكەی باڵوبێتەوە‪.‬‬ ‫گەڕانەوە بۆ عێراق لە رێگەی كوردستانەوە‬ ‫گەرچی قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای‬ ‫قودسی ئێران لە ساڵی (‪)١٩٩٧‬ەوە كراوەتە‬ ‫فەرماندەی ئەو هێزە‪ ،‬بەاڵم ناوەكەی بۆ‬ ‫یەكەمجار لە دوای هێرشی ئەمریكا بۆ سەر‬ ‫عێراق لە میدیاكانی رۆژئاوا باڵوكرایەوە‪.‬‬ ‫دژبەرە شیعەكانی سەدام حوسەین‌و چریكە‬ ‫(پێشمەرگە) كوردەكانی عێراق لە سەردەمی‬

‫وتووێژ لەگەڵ‬

‫جەنگی ئێران‌و عێراقەوە لە الیەن سوپای‬ ‫پاسدارانی ئێرانەوە پشتیوانییان لێدەكرا‪.‬‬ ‫لەگەڵ روخانی سەدامدا گەڕانەوە بۆ عێراق‬ ‫تاوەكو لە دیاریكردنی چارەنووسی داهاتوی‬ ‫ئەو واڵتەدا رۆڵیان هەبێت‪ .‬سلێمانیش خاڵێكی‬ ‫هاوبەشی لەگەڵ ئەو گروپانەدا هەیە‪ .‬ئەویش لە‬ ‫ماوەی (‪ )٨‬ساڵ جەنگی ئێران‌و عێراقدا لە دژی‬ ‫هێزەكانی سەدام جەنگاوە‪.‬‬ ‫چەند ساڵ دوای روخانی سەدام‪ ،‬هێدی هێدی‬ ‫بەرپرسانی پلە دووی كوردستانی عێراق‌و‬ ‫هەندێك لە بەرپرسانی حكومەتی ناوەندیی‬ ‫بەغدا باسیان لە قاسم سلێمانی وەك دووەم‬ ‫كەسی بڕیاردەری ئێرانی لەبارەی عێراق لە‬ ‫دوای خامنەییەوە دەكرد‪ .‬بەپێی نووسراوێكی‬ ‫رۆژنامەی «كریستین ساینس مانیتۆر» ساڵی‬ ‫(‪ )٢٠٠٨‬هێزە عێراقییەكان توانای سەركوتی‬ ‫راپەڕینی میلیشیا شیعەكانی الیەنگری موقتەدا‬ ‫سەدریان لە بەسرە نەمابوو‪ .‬ناوبژیوانی سلێمانی‬ ‫بووە هاوكار بۆ بەرپرسانی عێراق تاوەكو ئارامی‬ ‫بۆ ئەو شارە بگەڕێتەوە‪ .‬ئاژانسی هەواڵی‬ ‫«رۆیتەرز»‌و «ئەسیۆشەیتدپرێس» باسیان‬ ‫لە ناوبژیوانی بەرپرسە بااڵكانی ئێران بۆ‬ ‫كۆتایهێنان بە پێكدادانەكان كردبوو‪« .‬تۆڕی‬ ‫رۆژنامەكانی مەك كالچی» لە ئەمریكا بە‬ ‫شێوەیەكی دیاریكراو باسیان لە قاسم سلێمانی‬ ‫كردبوو‪ .‬دەوترێت موقتەدا سەدر‪ ،‬پیاوە ئایینییە‬ ‫گەنجە شیعەكە سوود لە پشتیوانییەكانی ئێران‬ ‫وەردەگرێت‪.‬‬ ‫سلێمانی جارێكیتر لە كاتی پێكدادانە‬ ‫خوێناوی‌و درێژخایەنەكانی شارۆچكەی سەدر‪،‬‬ ‫ناوچەی شیعە نشینی بەغدا لە ژێر كۆنترۆڵی‬ ‫موقتەدا سەدردا‪ ،‬هاتەوە گۆڕەپانەكە‪.‬‬ ‫سەردانی شاندێك لە عێراقەوە بۆ تاران‬ ‫بووە هۆی ئاگربڕ لە شارۆچكەی سەدردا‪.‬‬ ‫ئەوەش نیشانەی دەستڕۆیشتویی ئێرانە لە‬ ‫ناو گروپە عێراقییەكاندا‪ .‬بەپێی رۆژنامەی‬ ‫«كریستین ساینس مانیتۆر» جەالل تاڵەبانی‬ ‫سەرۆك كۆماری عێراق لە بەهاری ئەو ساڵەدا‬ ‫بۆ جارێكیتر چاوی بە سلێمانی كەوتوە‪.‬‬ ‫دەرەنجامی ئەو چاوپێكەوتنە پەیامێك بووە‬ ‫بۆ جەنەڕاڵ «دیڤید پیترایۆس»ی فەرماندەی‬ ‫هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق‪ .‬وەك دەوترێت‬ ‫سلێمانی لە پەیامەكەیدا وتویەتی‪« :‬ئێمە‬ ‫هەمومان –عێراق‪ ،‬ئێران‌و ئەمریكا‪ -‬پێویستە‬ ‫هاوكاری بكەین تاوەكو دۆخەكە سەقامگرتوو‬ ‫بكەین»‪.‬‬ ‫گەرچی ئەو دەستێوەردانەی ئێران بووە‬ ‫هۆی ئەوە‪ ،‬پێكدادانە خوێناوی‌و توندەكانی‬ ‫شارۆچكەی سەدر كۆتاییان پێ بێت‪ ،‬بەاڵم‬ ‫هەر ئەو بابەتەش بە روونی دەیسەلمێنێت‪ ،‬كە‬ ‫هێزەكانی سوپای قودس رۆڵێكی سەرەكییان‬ ‫لە پێكهەڵپژانی نێوان گروپە عێراقییەكاندا‬ ‫هەبووە‪.‬‬ ‫ئەمریكا پێش ئەوەش هەەوڵیدابوو‪ ،‬پێش لە‬ ‫رۆڵی هێزەكانی سوپای قودس لە ناجێگیركردنی‬ ‫دۆخی عێراقدا بگرێت‪ .‬لە كانوونی دووەمی‬ ‫ساڵی (‪)٢٠٠٧‬دا بوو‪ ،‬كە هێزەكانی ئەمریكا‬ ‫لە عێراق هێرشیان كردبووە سەر بینایەكی‬ ‫حكومەتی ئێران لە شاری هەولێر‪ ،‬پایتەختی‬ ‫هەرێمی كوردستانی عێراق‪ ،‬لەو هێرشەدا‬ ‫(‪ )٥‬هاواڵتیی ئێران دەستگیركرابوون‪.‬‬ ‫سەرچاوە ئەمریكییەكان رایانگەیاندبوو كەسە‬ ‫دەستگیركراوەكان ئەندامانی دەزگا هەواڵگری‬

‫(قاعیدە)‌و (داعش)دا‪،‬چەندین ئامانج‬ ‫ێ‬ ‫بهێننەدی‌و كار بۆ یەكالیكردنەوەی هەند ‌‬ ‫ناكۆكی‌و پاكتاوكردنی هەندێ‌ حسابات‌و‬ ‫خوێن لێچۆڕاندنی نەیار‌و دوژمەكانیان‬ ‫بكەن‪ ،‬لەمڕووەوە ناوەندە ئایینییەكان‌و‬ ‫دەزگا هەواڵگرییەكان سوودیان لەشێوازی‬ ‫كاركردنی (قاعیدە)‌و (داعش) لەڕابردوودا‬ ‫توانیوویانە؛بەئاسانی‬ ‫وەرگرتووەو‬ ‫تۆڕەكانی هەواڵگریی دزەپێبكەنە ناو‬ ‫ێ ئەجێندای‬ ‫ڕیزەكانیان‌و لەگەڵیدا هەند ‌‬ ‫تایبەتی؛بگوازنەوە بۆ ناو ئەجێندای گشتی‬ ‫(قاعیدە)‌و (داعش)و بەدەست‌و مەچەكی‬ ‫وەرگرتووە‪ ،‬لەهەمانكاتدا توانیوویانە ئەمان جێبەجێی بكەن‪.‬‬ ‫ناكۆكی‌و ملمالنێ‌ی نێوان هەردوو ئایینزا‬ ‫سەرەكییەكەی ئایینی ئیسالم كە بریتیین دواڕۆژ‪ :‬تا چەند پێتان وایە (دەوڵەتی‬ ‫(داعش)ەوە‬ ‫كەلەالیەن‬ ‫لەشیعە‌و سووننە بقۆزنەوە‪ ،‬هەروەها ئیسالمی)‬ ‫ێ كاریگەریی لەسەر‬ ‫توانیویانە سوود لەناكۆكی‌و ملمالنێی ڕاگەیاندرا؛ دەتوان ‌‬ ‫واڵتانی دەوروبەری عێراق‪،‬لەسەر ڕەوشی پارت‌و ڕێكخراوە ئیسالمیسیاسییەكانی‬ ‫سیاسی‌و سیستەمی فەرمانڕەوایی عێراق كوردستان هەبێ‌؟ ئایا هیچ جۆرە‬ ‫وەربگرن‪.‬‬ ‫پەیوەندییەك لەنێوان ئەواندا هەیە‪،‬یان‬ ‫‌و‬ ‫ی‬ ‫ئایینی‬ ‫ناوەندی‬ ‫ێ‬ ‫‌‬ ‫هەند‬ ‫لەهەمانكاتیشدا‬ ‫پێك دێت؟‬ ‫دەزگای هەواڵگریی‌و واڵتانی دەوروبەر‌و نیاز سەعید عەلی‪(:‬داعش) كەدەوڵەتی‬ ‫ناوچەكە‪،‬توانیوویانە هەند ‌‬ ‫ێ لەئەجێندا ئیسالمی‌و خەالفەتی ئیسالمیی ڕاگەیاند؛‬ ‫بۆ‬ ‫بگوازنەوە‬ ‫تایبەتییەكانی خۆیان‬ ‫هاوكات داوای لەسەرجەم موسوڵمانان‌و‬ ‫(دەوڵەتی‬ ‫‌و‬ ‫)‬ ‫(داعش‬ ‫ناو (قاعیدە)‌و‬ ‫هەموو پارت‌و گرووپ‌و ڕێكخراوەكانیتری‬ ‫دەمامكی‬ ‫لەژێر‬ ‫توانیویانە‬ ‫ئیسالمیی)‪،‬‬ ‫ئیسالمیسیاسیكرد‪،‬كە بەیعەتی پێ‌بدەن‪.‬‬

‫نیاز سەعید عەلی‬

‫پاشماوە‬

‫وسەربازییەكانی ئێرانن‪ ،‬كە بۆ هاوكاریكردنی‬ ‫یاخیبووەكان هاتونەتە عێراق‪ ،‬بەاڵم بەرپرسانی‬ ‫كۆماری ئیسالمی ئەو بینایە كە هێرشی‬ ‫كرابووە سەر بە كونسوڵخانەی ئێران لە‬ ‫هەولێر‌و دەستگیركراوەكانیشیان بە دیپلۆماتە‬ ‫ئێرانییەكان ناودەبرد‪ .‬دواتر ئەو كەسە‬ ‫دەستگیركراوانە لەگەڵ كشانەوەی هێزەكانی‬ ‫ئەمریكا لە عێراق ئازاد كران‪.‬‬ ‫هەر لەو ساڵەدا بوو‪ ،‬چەندانجار ناوی قاسم‬ ‫سلێمانی لەسەروبەندی دانوستانەكانی نێوان‬ ‫بەرپرسانی عێراقی‌و ئەمریكیدا ئاماژەی‬ ‫پێكرابوو‪ .‬سلێمانی لە رێگەی پەیوەندییەكانی‬ ‫لەگەڵ جەالل تاڵەبانی‌و هەندێك لە كەسایەتییە‬ ‫دیارەكانی كورد پەیامی بۆ بەرپرسە‬ ‫ئەمریكییەكان دەنارد‪ .‬تەنانەت هەندێكجاریش‬ ‫داوای گفتوگۆی لەگەڵدا كردبوون‪ .‬هەڵبەت بە‬ ‫پێی پشتڕاستكردنەوەی سەرچاوە رەسمییەكان‬ ‫هەرگیز گفتوگۆ رووی نەداوە‪ .‬سەرباری هەمو‬ ‫ئەوانەش میدیا ئەوروپی‌و ئەمریكییەكان‬ ‫تەنها لەدوای بەرزبونەوەی ئاستی پێكدادانە‬ ‫سەربازییەكان لە سوریا كەوتنە باسكردن‌و‬ ‫هەڵسەنگاندنی رۆڵی سلێمانی لە ناوچەكەدا‪.‬‬ ‫رۆژنامەی «وڵ ستریت جۆرناڵ» لە‬ ‫راپۆرتێكیدا‪ ،‬كە لە مانگی نیسانی (‪)٢٠١٢‬دا‬ ‫باڵویكردوەتەوە ئاماژەی بەوەكردوە سلێمانی لە‬ ‫ساڵی (‪)٢٠٠٨‬دا پەیامێكی لە رێگەی «ئەحمەد‬ ‫چەلەبی»‪ ،‬سیاسەتمەداری عێراقی بۆ جەنەراڵ‬ ‫پیترایۆس‪ ،‬فەرماندەی هێزە سەربازییەكانی‬ ‫ئەمریكا لە عێراق ناردوە‪ .‬سلێمانی لەو پەیامەدا‬ ‫وتبوی بۆ خۆی راستەوخۆ سیاسەتی ئێران لە‬ ‫عێراق‪ ،‬لوبنان‪ ،‬باریكەی غەزە (فەلەستین)‌و‬ ‫ئەفغانستان ئاراستە دەكات‪« .‬وڵ ستریت‬ ‫جۆرناڵ» لە راپۆرتەكەیدا سلێمانیی بە‬ ‫بەرپرسیاری بەرەنگاربوونەوە‌و دژایەتیكردنی‬ ‫ئەمریكا لە ناوچەكەدا ناساندوە‪.‬‬ ‫لە ئۆكتۆبەری (‪)٢٠١٢‬دا‌و لەكاتێكدا سلێمانی‬ ‫لەگەڵ چەند بەرپرسێكی هەواڵگری‌و ئەمنیی‬ ‫ئێران بە هۆی رۆڵیان لە سەركوتی خەڵكی‬ ‫سوریا‌و پالندانان بۆ تیرۆری باڵێوزی سعودیە لە‬ ‫ئەمریكا‪ ،‬لە الیەن یەكێتی ئەوروپا‌و ئەمریكاوە‬ ‫خرابووە لیستی سزاكانەوە‪ ،‬سلێمانی بوو بە‬ ‫ئامانجی راپۆرتێكی «نیویۆرك تایمز»‪ .‬بەپێی‬ ‫ئەو راپۆرتە جەنەڕاڵ دیڤید پیترایۆس لە‬ ‫نامەیەكدا بۆ «رۆبێرت گەیتس»ی وەزیری‬ ‫بەرگری ئەو كاتی ویالیەتە یەكگرتوەكان‬ ‫لە ساڵی (‪)٢٠٠٨‬دا ئاماژەی بە ئاستی‬ ‫دەستڕۆیشتویی سلێمانی لە عێراقدا كردبوو‌و‬ ‫نوسیبووی‪« :‬ئەوەی لەم هەفتەیەدا زیاتر لە‬ ‫هەمو شتێك ئێمەی لەناكاو تووشی سەرسوڕمان‬ ‫كرد رووداوی پەیوەندیدار بە دەستێوەردانە‬ ‫راستەوخۆكانی ئێران لە پیالنگێڕییە‬ ‫سیاسییەكانی عێراقدا بوو»‪.‬‬ ‫نیویۆرك تایمز نووسیبووی جەنەراڵ پیترایۆس‬ ‫لە رێگەی چەند ناوبژیوانێكەوە پەیوەندیی‬ ‫لەگەڵ فەرماندە سلێمانیدا هەبووە‪ .‬سەرباری‬ ‫ئەوەش تەنانەت چاوپێكەوتنی نهێنیی لە‬ ‫نیوانیاندا رەتكردوەتەوە‪ ،‬چونكە لەو بڕوایەدا‬ ‫بووە (چاوپێكەوتن) پێگەی فەرماندەی‬ ‫هێزەكانی سوپای قودس بەهێز دەكات‪.‬‬ ‫ئەگەر ئەو راپۆرتانە‌و بەڵگە باڵوكراوەكانی‬ ‫ماڵپەڕە لە قاودەرەكەی ویكیلیكس‌و بەڵگەكانی‬ ‫دەستێوەردانی راستەوخۆی سلێمانی لە‬ ‫بارودۆخی سیاسی كوردستانی عێراقدا بخەینە‬

‫‪9‬‬

‫سەر یەك‪ ،‬ئەوا رۆڵی فەرماندەی هێزی قودس‬ ‫لە عێراقدا زیاتر ئاشكرا‌و روون دەبێتەوە‪.‬‬ ‫رۆژنامەی «گاردیان»ی بەریتانی‌و رۆژنامەی‬ ‫«لۆمۆند»ی فەرەنسی لەمانگی حوزەیرانی‬ ‫(‪)٢٠١٠‬دا چەند بەڵگەیەكی ویكیلیكسیان‬ ‫باڵوكردەوە‪ ،‬كە نیشاندەری ئەوە بوو ئێران‬ ‫هەمو كات هەوڵیداوە لە هەر رێگەیەكەوە بێت‬ ‫دەستێوەردان لە كاروباری ناوخۆی عێراقدا‬ ‫بكات‪.‬‬ ‫ئەو وێنەیە‪ ،‬كە لەو بەڵگەنامانەدا لە‬ ‫باڵێوزخانەی ئێران لە بەغدا خراوەتەڕوو‪،‬‬ ‫نیشاندەدات باڵێوزخانەكە ناوەندێكە دەتوانێت‬ ‫«نەرمی لە بڕواكان‌و هاوكاریی لۆجستی» لە‬ ‫یەك كاتدا بەڕێوە ببات‌و پشتیوانی لە چەند‬ ‫گروپ بە ئاراستەی دژبەیەك لە عێراقدا بكات‪.‬‬ ‫ئەوەش بە جۆرێكە‪ ،‬كە پشتیوانییەكان تەنها‬ ‫تایبەت نییە بۆ حزبە شیعەكان‪ ،‬بەڵكو الیەنە‬ ‫كوردییەكان‌و عەرەبە سونەكانیشی لەخۆ‬ ‫گرتوە‪ .‬هەروەها لەو بەڵگەنامانەدا ئاماژە بە‬ ‫رۆڵی قاسم سلێمانی فەرماندەكەی سوپای‬ ‫قودس بەمشێوەیە كراوە «پیاوی ژمارە دووی‬ ‫ئێران لە بەڕێوەبردنی دۆسیەی عێراق لە دوای‬ ‫ئایەتواڵ خامنەییەوە»‪.‬‬ ‫بەپێی ئەو بەڵگەنامانە سلێمانی توانیویەتی‬ ‫لەگەڵ ژمارەیەك سیاسەتمەداری دیاری عێراق‬ ‫پەیوەندیی نزیك‌و تایبەتی كەسی دروست‬ ‫بكات‪ ،‬كە لەو نێوەشەدا ئاماژە بە ناوی‬ ‫جەالل تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عێراق‪ ،‬عادل‬ ‫عەبدولمەهدیی جێگری تاڵەبانی‪ ،‬نوری مالكی‬ ‫سەرۆك وەزیرانی عێراق‌و ئیبراهیم جەعفەری‬ ‫سەرۆك وەزیرانی پێشوو دەكرێت‪.‬‬ ‫گەرچی ئەو بەڵگەنامانە باس لە سیاسەتمەدارە‬ ‫ئێرانییەكان‌و قاسم سلێمانی وەك ئەكتەری‬ ‫لێهاتوو لە سیاسەتی عێراقدا دەكەن‪ ،‬بەاڵم‬ ‫نیویۆرك تایمز لە زاری پیترایۆسەوە سلێمانی‬ ‫بە مرۆڤێكی شەڕانگێز ناساندوە‪ .‬بە پێی‬ ‫نووسراوەكەی نیویۆرك تایمز پیترایۆس هەرگیز‬ ‫بڕوای بەو قسەیەی سلێمانی نەكردوە‪ ،‬كە‬ ‫وتویەتی هێزەكانی سوپای قودس رۆڵیان لە‬ ‫چاالكییەكانی دژ بە ئەمریكییەكاندا نەبووە‪.‬‬ ‫سلێمانی ئەو پەیامەی لە دوای دەستگیركردنی‬ ‫(‪ )٥‬هاواڵتیی ئێرانی لە بینای كونسوڵگەریی‬ ‫ئێران لە شاری هەولێر بۆ پیترایۆس ناردبوو‪.‬‬ ‫هەر چۆنێك بێت بەپێی بەڵگە باڵوكراوەكانی‬ ‫گاردیان‌و لۆمۆند‪ ،‬لەبارەی جموجوڵی هێزەكانی‬ ‫ئێران لە عێراق ئەوە خراوەتەڕوو‪ ،‬كە‬ ‫پەیوەندییان لەگەڵ هەمو هێزەكانی گۆڕەپانی‬ ‫سیاسی عێراق‌و تەنانەت سونەكاندا هەیە‌و‬ ‫مامەڵەیان لەگەڵ كردون تاوەكو لە پێكهێنانی‬ ‫حكومەتدا بەرژەوەندییەكانی كۆماری ئیسالمی‬ ‫دابین بكەن‪ .‬بۆ ئەوەش (‪ )١٠٠‬ملیۆن تاوەكو‬ ‫(‪ )٢٠٠‬ملیۆن دۆالریان خەرجكردوە‪.‬‬ ‫كەمبوونەوەی دەستڕۆیشتویی لە كوردستان‬ ‫راپۆرتەكان‌و بەڵگە پرژو باڵوەكان ئەوە‬ ‫دەخەنەڕوو‪ ،‬كە بەشێك لە دەستڕۆیشتویی‬ ‫قاسم سلێمانی لە عێراقدا پشتبەستوو بووە‬ ‫بە دەستڕۆیشتوبوونی لە ناو كەسایەتییە‬ ‫كوردەكاندا‪.‬‬ ‫نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان‬ ‫لە تاران‪ ،‬بەمدواییانە لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ‬ ‫كەناڵی «رووداو» وتویەتی‪« :‬لەساڵی (‪)١٩٩٩‬‬ ‫ەوە نوێنەری جەالل تاڵەبانی‌و حزبەكەی بووە‬ ‫لە ئێران‪ .‬تێكڕای پەیوەندیی الیەنە كوردیەكان‬

‫لە رێگەی قاسم سلێمانییەوە بەڕێوەچووە»‪.‬‬ ‫میدیاكانی كوردستانی عێراق دەڵێن سلێمانی‬ ‫كاریگەریی زۆری بەسەر سەركردە كوردەكانەوە‬ ‫هەیە‪ .‬بە پێی قسەكەی دەباغ ئەو فەرماندەیەی‬ ‫سوپای قودس لە گەشتە پێشووەكانیدا بۆ‬ ‫هەولێر میوانی مەسعود بارزانی‌و نێچیرڤان‬ ‫بارزانی بووە‪ .‬هەروەها لە گەشتەكانیدا بۆ‬ ‫سلێمانی میوانی جەالل تاڵەبانی بووە‪.‬‬ ‫نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە‬ ‫تاران لەو بڕوایەدایە قاسم سلێمانی نەك تەنها‬ ‫بەرپرسی پەیوەندیی هەرێمی كوردستان‌و‬ ‫كۆماری ئیسالمییە‪ ،‬بەڵكو بەرپرسی هەمو‬ ‫پەیوەندییەكانی ئێرانە لە رۆژهەاڵتی ناوەڕاستدا‪.‬‬ ‫دوو ساڵ لەوە پێش نێچیرڤان بارزانی سەرۆك‬ ‫وەزیرانی هەرێمی كوردستانی عێراق بە بی بی‬ ‫سی راگەیاندبوو «راستییەكەی ئەوەیە دۆسیەی‬ ‫عێراق لەدەستی قاسم سلێمانیدایە‪ .‬ئەگەر‬ ‫ئەمریكا یان هەر واڵتێكی دیكە بیەوێت لەبارەی‬ ‫عێراقەوە گفتوگۆ لەگەڵ ئێران بكات‪ ،‬ئەوە بە‬ ‫بڕوای من دەبێت لەگەڵ سلێمانیدا قسە بكات»‪.‬‬ ‫ئەو دەستڕۆیشتوییەی قاسم سلێمانی بووە هۆی‬ ‫ئەوە‪ ،‬كە میدیاكان پاشناوی «جەنەراڵی بێ‬ ‫سێبەر»ی بۆ بەكاربهێنن‪ .‬واتە ئەو كەسەی لە‬ ‫هەمو شوێنێكدا هەیە‪ ،‬بەاڵم بوونی نابینرێت‪،‬‬ ‫بەاڵم رووداوەكانی ئەمدواییەیی كوردستانی‬ ‫عێراق ئەوەی دەرخست‪ ،‬كە پشتبەستوویی‬ ‫تاڵەبانی‌و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە‬ ‫فەرماندەكەی سوپای قودسی ئێران بووەتە‬ ‫هۆی الوازبوونی پێگەیان لە واڵتەكەیاندا‪.‬‬ ‫هەر لەو رۆژانەدا‪ ،‬كە میدیاكان بە بەردەوامی‬ ‫باسی ئامادەبوونی قاسم سلێمانیان لە سوریا‬ ‫بۆ پشتیوانی لە ئەسەد دەكرد‪ ،‬پێگە‌و‬ ‫خۆشەویستیی هاوپەیمانەكانی سلێمانی لە‬ ‫كوردستاندا رووی لە كەمبوونەوە دەكرد‪.‬‬ ‫دوای هەڵبژاردنی سەرتاسەریی سپتەمبەری‬ ‫(‪ ،)٢٠١٣‬یەكێتی نیشتیمانی كوردستان‬ ‫رووبەڕووی هەلومەرجێكی نوێ بویەوە‪ .‬ئەو‬ ‫حزبە لە كۆی (‪ )١٠٠‬كورسیی پەرلەمانی‬ ‫كوردستان تەنها (‪ )١٨‬كورسیی بەدەستهێنا‪.‬‬ ‫پاش نزیكەی (‪ )٩‬مانگ ناكۆكی لەسەر‬ ‫پێكهێنانی كابینەی حكومەت‪ ،‬چوار حزبی‬ ‫براوە لە كۆی پێنج حزبە براوەكەی هەڵبژاردن‬ ‫لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێ رێكەوتن‪ .‬لەو‬ ‫كابینەیەدا یەكێتی نیشتیمانی خاوەنی كەمترین‬ ‫پۆستی وەزارەتە سیادی‌و گرنگەكانە‪.‬‬ ‫ئەوەش نیشاندەدات ئیدی سەرمایەگوزاریی‬ ‫سلێمانی لەسەر یەكێتی نیشتیمانی ناتوانێت‬ ‫بەرژەوەندییەكانی ئێران لە كوردستانی عێراق‬ ‫دابین بكات‪ .‬ئەویش بەرژەوەندی لەگەڵ هەرێمی‬ ‫كوردستان‪ ،‬كە لە رووی ئاسایشییەوە بە هۆی‬ ‫بەستنەوەی سوریا‌و توركیا‌و هەروەها لە رووی‬ ‫ئابووریشەوە گرنگییەكی زۆر بااڵی بۆ ئێران‬ ‫هەیە‪.‬‬ ‫پێدەچێت بەهۆی گۆڕانكاری لە كەشی‬ ‫سیاسی كوردستان‌و رووداوەكانی عێراقدا رۆڵی‬ ‫فەرماندەكەی سوپای قودسی ئێران لەو واڵتە‬ ‫(عێراق) لە هەر قۆناغێكدا شێوە‌و رەنگێكی‬ ‫نوێ لە خۆی بگرێت‪ .‬فەرماندە كورتەبااڵ‌و‬ ‫كەم دووەكەی هێزی قودس‪ ،‬كە لە ئێستادا‬ ‫كەمتر داڵغەی سوریای هەیە بە هۆی پێشڕەویی‬ ‫چەكدارەكانی داعش لە عێراقدا رۆژگەلێكی‬ ‫قورس‌و پڕكاری لە پێشدا دەبێت‪.‬‬

‫ئیسالمیی)دا‪ ،‬كوردی چەكدارو بەیعەتدراو‬ ‫بە(دەوڵەتی ئیسالمیی)بەدیناكرێت‪،‬بەڵكو‬ ‫ژمارەیەك لەچەكدارو گرووپی كوردیی‌و‬ ‫دەیان كوژراوی كورد‪،‬هەبووەو هەیە‪.‬‬

‫لەدید‌و جیهانبینی ڕابەران‌و سەركردەكانی‬ ‫(دەوڵەتی ئیسالمیی)دا؛ جیهادكردن‌و‬ ‫خوێنڕشتن لەناو قەوارەی (دارولكوفر)دا‪،‬‬ ‫واجیب‌و حەاڵڵە‪،‬تا ئەوكاتەی فەتح ئەكرێ‌‌و‬ ‫ئەخرێتە ژێر دەسەاڵت‌و قەڵەمڕەویی ئەو‬ ‫(دەوڵەتە ئیسالمیی)یە‪،‬هەروەها الی ئەوان‬ ‫ئەوەشی خۆی بەموسوڵمان ئەزانێ‌‌و ئێستا‬ ‫لەژێر دەسەاڵتی قەوارەی (دارولكوفر)‬ ‫دایە‪،‬ئەبێ‌ هیجرەت بكا بۆ ئەو قەوارەی‬ ‫(دارولئیسالم)ەی كە بەناوی (دەوڵەتی‬ ‫ئیسالمیی)یەوە ڕایانگەیاندوە‪.‬‬ ‫وەك ڕوونمكردەوە لەڕووی تیوریەوە‪،‬‬ ‫هەرێمی كوردستانی عێراق لەبەردەمی‬ ‫هەڕەشەو مەترسی هێرش‌و پەالماردانی‬ ‫(دەوڵەتی ئیسالمیی)دا ئەبێ‌‪ ،‬بەاڵم وەكو‬ ‫هەڵوێستێكی كاتیی‌و تاكتیكیی‪،‬دوایانخستوە‬ ‫ێ‬ ‫ێ ئەوەمان لەبیر بچ ‌‬ ‫بۆ قۆناغێكی تر‪،‬ناب ‌‬ ‫كە(داعش)‪،‬لەڕابردوودا بەكردەوە وەكو‬ ‫دوژمن مامەڵەی لەگەڵ كورد كردوەو‬ ‫ێ‬ ‫چەندی پێ‌ تیرۆر‌و دەربەدەرو ڕاونراب ‌‬ ‫لەهاواڵتی‌و خێزانی كورد‪،‬درێغی نەكردوە‬ ‫بەتایبەتی لەناوچە دابڕێندراوەكانی هەرێمی‬ ‫كوردستاندا‪،‬ئەمە بەدەرلەوەی كەچەندین‬ ‫پالنیشیان داڕشتوە بۆ ئەنجامدانی‬ ‫كردەوەی تیرۆر لەشارەكانی هەرێمی‬ ‫كوردستان‪.‬‬

‫تاكو ئێستا هیچ پارتێك‌و ڕێكخراوێكی‬ ‫ئیسالمی سیاسی لەكوردستانی عێراق‪،‬‬ ‫بەیعەتی بەدەوڵەتی ئیسالمی نەداوە‪،‬‬ ‫هەروەها هەڵوێستی دژیشیان لەبەرامبەر‬ ‫ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ئیسالمیی نەنوواندوە‪.‬‬ ‫ڕێبازی ئایدیۆلۆژیی (داعش)ی جاران‌و دواڕۆژ‪ :‬مەترسی (دەوڵەتی ئیسالمی) بۆ‬ ‫(دەوڵەتی ئیسالمیی) ئێستا‪ ،‬بریتییە سەر هەرێمی كوردستان چییە‪،‬ئایا لەپالن‌و‬ ‫لەڕێبازی سەلەفیی جیهادیی‪ ،‬هیچ ستراتیژی ئەواندا؛هێرش بۆ سەر هەرێمی‬ ‫پارت‌و ڕێكخراوێكی ئیسالمی سیاسی كوردستان هەیە؟‬ ‫لەهەرێمی كوردستانی عێراق‪ ،‬پیادەكەری نیاز سەعید عەلی‪ :‬ڕێبازی ئایدیۆلۆژیی‬ ‫ئەو ڕێبازە ئایدیۆلۆژیییە نییە‪ ،‬بێجگە (دەوڵەتی ئیسالمیی)‪ ،‬هەروەك ئاماژەم‬ ‫لەئەنسار‌ولئیسالمی جاران‪ ،‬كە بەنهێنی پێكرد‪ ،‬بریتییە لەڕێبازی سەلەفیی‬ ‫ێ بەزەبری‬ ‫لەناوچە سووننەنشینە عەرەبییەكان جیهادیی‪،‬ئەم ڕێبازە ئەیەو ‌‬ ‫كارئەكەن ‪ ،‬ئەوانیش تاكو ئێستا بەفەرمی جیهاد؛ قەوارەیەكی سەلەفیی ئیسالمیی‬ ‫قەوارەیەیان‬ ‫ئەو‬ ‫بەیعەتیان بە (دەوڵەتی ئیسالمیی) نەداوە‪ .‬بسەپێنێت‪،‬ئێستا‬ ‫ڕەنگە لەناو پارت‌و ڕێكخراوەكانی لەچەند شارو ناوچەیەكی عێراق‌و‬ ‫لەكوردستان‪ ،‬سووریادا بەناوی (دەوڵەتی ئیسالمیی)‬ ‫ئیسالمیسیاسی‬ ‫لەسەر ئاستی تاك‌و گرووپی بچووك یەوە ڕاگەیاندوە‪ ،‬ئەو قەوارەیە ئێستا‬ ‫بچووك‪،‬هاوسۆزیی بۆ (داعش)‌و (دەوڵەتی لەئەدەبیاتی ڕێبازی سەلەفیی جیهادیدا؛‬ ‫ئیسالمیی) هەبێ‌‪ ،‬بەاڵم پێموانییە لەئاستی بەقەوارەی (دار‌ولئیسالم) لەقەڵەمئەدرێ‌‪،‬‬ ‫ێ لەنێوان هێزەكانی لەبەرامبەردا هەر واڵت‌و ناوچەیەكیتر‪،‬‬ ‫فەرمیدا پەیوەندی هەب ‌‬ ‫ڕەوتی ئیسالمیسیاسی لەكوردستانی بەهەرێمی كوردستانی عێراقیشەوە‪،‬كە‬ ‫عێراق‌و (داعش)دا‪ ،‬پێشبینیش ناكەم لەم ئەوان لەچوارچێوەی نەخشەی ئەو‬ ‫قۆناغەدا‪،‬زەمینەی دروستبوونی پەیوەندیی (دەوڵەتە ئیسالمیی)یەدا دایانناوە‌و دوورە‬ ‫لەنێوانیاندا بێتەكایەوە‪ ،‬بەاڵم ئەمە بەم لەدەسەاڵت‌و قەڵەمڕەویی ئەوان‪،‬بەقەوارەی‬ ‫مانایە نایەت كەلەڕیزەكانی (دەوڵەتی (دارولكفر) لەقەڵەمئەدرێت‪.‬‬


‫‪8‬‬

‫ژمار‌ه (‪ )68‬ساڵی حەوتەم‪٢٠١٤/٧/١٦ ،‬‬ ‫‪dwaroj@komala.com‬‬

‫کوردستان بەرەو‬ ‫سەربەخۆیی‪..‬‬

‫ئەندێشە‬

‫وتووێژ لەگەڵ هێربێرت مارکووزە‬ ‫سەبارەت بە سوسیالیزم‌و بزووتنەوەی خوێندکاریی‬

‫محەمەد حەکیمی‬ ‫ڕووداوەکانی ناوچەکە هێندە بە خێرایی ڕوو دەدات کە پسپۆرانی‬ ‫بواری سیاسەت زۆر کەم‪ ،‬ئەگینا ناتوانن پێشبینی بکەن‪ ،‬بەیانی‬ ‫کاتێ لە خەو هەلدەستن لەم ناوچە چی ڕووی داوە‪ .‬زۆر نییە‬ ‫کە لە تونس یەکەمین جەرەقەی شۆڕشی گەالنی عەرەب لێدرا‌و‬ ‫ئەمڕۆکە ئەم شۆڕشە بە شێوەی جیا لەناوچەکە دەردەکەوێت‌و‬ ‫بەرەو شتێکی دیکە بڕدرا‌‪ .‬کونترۆڵنەکردن‌و دەست بەسەردانەگرتنی‬ ‫شۆڕشی گەالنی عەرەب لەالیەن چەپ‌و ڕاستە میانەڕەوەکانەوە‬ ‫لە ناوچەکە بوە هۆی ئەوەی کە چەندین هێزی توندئاژوو وەکوو‬ ‫ئیخوان‪ ،‬داعش‌و نەقشبەندییەو‪ ...‬تا بتوانن دەست بەسەر ئەم‬ ‫شۆڕش‌و هەل‌ومەرجەدا بگرن‌و هەموو شتەکان بە الرێدا بەرن‌و تەنها‬ ‫شتێک کە بۆ خەڵکەکە ماوەتەوە ئاوارەیی‌و شەڕو ئاژاوەیە‪.‬‬ ‫لەمناوەدا واڵتانی عەرەبی‌و بە تایبەتی ڕژیمی ئیسالمی ئێران بە‬ ‫پشتیوانیکردنی خۆیان بۆ گروپەتوندئاژوەکان زیاتر پەڕەیان بەم‬ ‫کردوە توندئاژوەانە داوەو ڕۆژ لەگەل ڕۆژ ناوچەکە زیاتر ئالۆز‬ ‫دەکەن‌و کردویانە‪ .‬دوای ئەوەی شۆڕشی گەلی عەرەب بەو دەردە‬ ‫چوو کە دییمان بە تایبەتی لە واڵتی سوریە‪ ،‬ڕژیمی ئیسالمی ‌و‬ ‫ڕوسیاو چین بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیان لە مانەوەی «بەشار‬ ‫ئەسەد» کردو ئەمەش ئەو هەلەی بۆ گروپە توندئاژوەکان ڕەخساند‬ ‫کە بتوانن لە ناوچەکە بە تایبەتی لە واڵتی سوریا خۆیان پڕ‬ ‫چەک بکەن‪ ،‬من لەم وتارەدا نامەوێت باسی ئەوە بکەم کە ئەو‬ ‫چەکانەیان چۆن دەستکەوت‌و توانیان خۆیان بەمشێوە پڕچەک‬ ‫بکەن‪ ،‬بەاڵم ئەوەی ڕاستییە کێشەکانی سوریا تا ڕادەیەکی زۆر‬ ‫توانی ببێتە شوێنی داڵدەدانی تیرۆرو هێزە توندئاژوەکان‌و ئەوان‬ ‫بوون بەو کارکتر یان هێزەی کە توانیان بەشار ئەسەد لە دەسەاڵتدا‬ ‫بهێلننەوە‪ .‬ئەمەش سیاسەتێکی باش بوو بە تایبەتی بۆ واڵتانێک‬ ‫وەکوو ڕژیمی ئیسالمی ئێران‪.‬‬ ‫دوای ئەوەی داعش ڕوویی لە عێراق کردو هێزە پوشالیەکەی مالیکی‬ ‫کە ئەو هەموو پارەی بۆ خەرجکرابوو زۆر خێراو بە بێ ئەوەی شەڕ‬ ‫بکات بەرەکانی شەڕی بۆ ‪ 200‬چەکداری داعش چۆلکردو هەموو‬ ‫چەک‌و تەقەمەنی خۆیان بە جێ هێشت‌و چەکەکانیان گۆڕیوە بە‬ ‫دشداشە تا بتوانن لە دەستی ئەو هێزە ڕابکەن‪ ،‬بە وتەی هەواڵەکان‪،‬‬ ‫دوو ڕۆژ پێش هاتنی داعش بۆ شاری موسل هێزی نیزامی عێراق‬ ‫ڕایکردبووو ئەمە بۆ خۆیی جێگای پرسیارە؟‬ ‫بەاڵم ئەوەی گرنگە بۆ ئێمەی کورد‪ ،‬سیاسەتوانانی کورد چۆن لەگەل‬ ‫ئەم پروسەیە هەلس‌و کەوت دەکەن‪ .‬چۆن خۆیان ئامادە کردوە‬ ‫بۆ ئەو قسەو باسانەی کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەیان‬ ‫پێدەداو کوردستان تا چ ڕادەیەک ئامادەیە کە دەوڵەتی سەربەخۆیی‬ ‫ڕابگەێنێت‌و بتوانێت دەستکەوتەکانی بپاڕێزێت‪ .‬ڕاگەیاندنی دەوڵەتی‬ ‫کوردی‌ یان بەشداریکردنی کورد لە دەوڵەتێک کە هەموو گیانی‬ ‫قەیرانەو هەموو سات قەیران دروست دەکات‪ .‬نە تەنها ئەم دەوڵەتە‬ ‫بەڵکوو مێژوو پێمان دەڵێت کە هەموو دەوڵەتەکانی دیکەی عێراق‬ ‫کە تا ئەمڕۆ لەو واڵتە دەسەاڵتیان بە دەستەوە گرتوەو حوکمی‬ ‫عێراقیان کردوە بۆ کورد تەنهاو تەنها کێشەو کوشت‌و کوشتارو‬ ‫شەڕو ئەنفال‌و مووچەبرین‌و قەیرانیان بەرهەم هێناوەو تا ئێستە‬ ‫کورد‪ ،‬هەرگیز شتی باشی لە دەوڵەتە یەک لە دوای یەکەکانی‬ ‫عێراق نەبینیوە‪.‬‬ ‫ئەی کەوایە بۆ دەبێ کورد لەگەل ئەم دەوڵەتانە عێراق دروست‬ ‫بکاتەوە؟ بۆ دەبێ کورد هەمیشە باجی کارە هەلەو قەیراناویەکانی‬ ‫دەسەاڵتدارانی عێراقی بدات؟ ئایا مێژووی کورد تەنها هەلەی‬ ‫عەرەبەکانە؟ یا خودی ڕێبەرانی کوردیش بە شێوەیەک لەم هەموو‬ ‫کێشەو گرفتانە بەرپرسن؟‬ ‫بە ڕای من کورد لەم کاتە هەستیارەدا دەبێ زۆر بە وردی چاو بە‬ ‫هەموو شتێکدا بخشێنێت‌و نابێت هیچ جۆرە هەلەیەک بکات‪ ،‬چۆنکا‬ ‫هەمووان دەزانین‌و ئەگەر بە وردی سەیری نەخشەی دەوروبەرمان‬ ‫بکەین ئەوا دەبینین کە کورد لەالیەن دراوسێکانیەوە گەمارۆ دراوەو‬ ‫هیچ ڕێگەیەکی دەریایی نییە کوردستان لەم واڵتانە دوور بخاتەوەو‬ ‫هەر بۆیە کورد دەبێ هەموو شتە ئقلیمیەکان لەبەرچاو بگرێت‌و زۆر‬ ‫بە وردی ماملە لەگەل ڕووداوەکاندا بکات‪ .‬نابێت کورد لە ڕووی‬ ‫ئیحساساتەوە بۆ ئەم پروسە بروانێت‌‪ ،‬دەبێ زۆر ژیرانەو هەنگاو‬ ‫بە هەنگاو بچێتە پێشەوەو گرنگ نییە چەن ساڵ درێژە بکێشێت‪،‬‬ ‫گرنگ ئەوەیە کە کورد زەرەرمەند نەبێت‌و بتوانێت سەربەخۆیی‬ ‫خۆیی ڕابگرێت‌‪.‬‬ ‫کورد تا ئێستە هەزینەی زۆری لەگەل حکومەتی ناوەندیی داوەو‬ ‫مێژووە دەزانێت کە نەتەوەی کورد چەنێک چەرمەسەری بە دەستی‬ ‫ئەم دەوڵەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراقەوە داوەو بە سەدان‬ ‫هەزار کەسی لێ ئەنفال یان کوژراوەو بە سەدان هەزار کەسیشی لێ‬ ‫ئاوارەی هەندەران بوەو دەبێت‪ .‬ئێستاش بە بەرواد لەگەل سااڵنی‬ ‫ڕابردوو پرسی کورد بەرەوپێشچوونی زۆریی بە خۆیەوە بینیوەو‬ ‫گەیشتوەتە ئاستێک کەس ناتوانێت نکۆڵی لێبکات‪ ،‬تەنانەت‬ ‫تورکیاش بە شێوەیەکی جیدی خەریکی دانوستانە لەگەل الیەنە‬ ‫کوردییەکان‌و ئەمەش یارمەتیدەری کورد دەبێت بۆ چەسپاندنی‬ ‫ڕێفرئەندوم‌و لە داهاتووشدا ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردیش‌‪.‬‬ ‫لەمناوەدا تەنها ڕژیمی ئیسالمی ئێرانە کە ناوە ناوە هەڕەشەو‬ ‫گوڕەشە دەکات کە سنوورەکانمان لە هەرێمی کوردستان دادەخەین‌و‬ ‫ڕیگە نادەین کە حکومەتی کوردی دابمەزرێت‌و ڕاگەیاندنی حکومەتی‬ ‫کوردی بە دژی ئایینی ئیسالمی دەزانێت‌و لە نوێژی هەینیدا مەالکانی‬ ‫قوم باس لەم شتانە دەکەن بە دژی کورد‪ .‬بەاڵم کورد دەبێت بە بێ‬ ‫گوێدانە ئەم هەرەشانە خۆیی بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆیی بدات‪.‬‬

‫و‪ .‬لەفارسییەوە‪ :‬ئاالن رەسوڵی‬ ‫پرسیار‪ :‬کاتێک کە خەڵک باس لە «سێ میم»‬ ‫واتە (مارکس‪ ،‬مائۆو مارکووزە) دەکەن ئێوە بە‬ ‫هاوسەنگی مارکس‌و مائۆ دەزانن‪ ،‬هەڵوێستی ئێوە‬ ‫لەم بارەوە چییە؟‬ ‫مارکووزە‪ :‬تێناگەم‪ .‬مارکس؟ بەرهەمەکانیم بە‬ ‫وردی خوێندۆتەوە‪ .‬بەاڵم مائۆ؟ بێ گومان ئەمڕۆکە‬ ‫(‪ )١٩٦٩‬هەر مارکسیستێک کە کۆمۆنیستێکی‬ ‫بەتەواوی گوێڕایەڵ‌ نەبێ‪ ،‬مائۆئیستە‪ .‬من هەمیشە‬ ‫پێم وابووە کە ئاڵتێرناتیڤێک هەیەو لە کتێبەکانمدا‬ ‫بە ئایدیۆلۆژیای مارکسیستی کۆن پابەند نەماوم‪.‬‬ ‫لە روانگەی منەوە ئەو کۆمەڵگە سوسیالیستانەی‬ ‫کە ئەمڕۆکە دامەزراون‪ ،‬لەگەڵ باقی کۆمەڵگە‬ ‫سەرمایەدارییەکان‪ ،‬خاوەنی ئەو (چۆنیەتییە‬ ‫جیاواز)ە نین کە جێی پەسەندی منن‪ .‬ئەوان‬ ‫هەبوونی جۆرێک لە دەسەاڵت بە جێی جۆرێکی‌تر‬ ‫بە ڕەوا دەزانن‪ ،‬بەاڵم سوسیالیسمی راستەقینە‬ ‫شتێکی‌ترە‪ .‬من لەو باوەڕەدام کە لەمەو بەدوا‬ ‫دەکرێ بە بێ تێپەڕاندنی پرۆسەیەکی ئیستالینی‪،‬‬ ‫کۆمەڵگەیەکی بەڕاستی سوسیالیستی بنیات‬ ‫بنرێت‪ .‬کۆمەڵگەی سوسیالیستی دەبێ لەسەر‬ ‫بنەمای کۆلێکتیڤیسمی راستەقینە دابمەزرێت‪.‬‬ ‫لەسەر ئەساسی هەرەوەزی‪ :‬پێم وایە شۆڕشێ‬ ‫کووبا بەو ئاقارەدا دەچێت‪.‬وەکوو (چێ گیڤارا)‬ ‫کە سەمبولی ئەو شۆڕشە بوو‪ ،‬زۆر جیاواز لە‬ ‫برۆکراتە ئیستالینیستەکان‌و زیاتر وەکوو مرۆڤێکی‬ ‫سوسیالیست‪.‬‬ ‫پرسیار‪:‬ئایا ئێوە تێدەکۆشن تا جیهانێک کە‬ ‫تێیدا دەژین دیاری‌و شرۆڤە بکەن یان لە هەوڵی‬ ‫گۆڕینیدان؟‬ ‫مارکووزە‪ :‬ئەوە پرسیارێکی گەورەیە‪ .‬هەر دیاری‬ ‫کردن‌و شرۆڤەیەکی راستەقینە دەبێ هۆکارێک بێت‬ ‫بۆ گەڕانێک کە ئەنجامەکەی گۆڕان بێت‪ ،‬و بە‬ ‫ئاشکرا پەیوندییەکی دەروونی هەیە لە نێوان روون‬ ‫کردنەوەو گۆڕاندا‪ .‬سەبارەت بە خۆم‪ ،‬راستە کە‬ ‫ئێستا دەمێکە کە شۆڕشگێڕێکی چاالک نیم‪ .‬من‬ ‫دەنووسم‪ ،‬وانە دەڵێمەوە‪ ،‬وتار پێشکەش دەکەم‪،‬‬ ‫لەگەڵ خوێندکاران قسە دەکەم‪ .‬ئەمانە چاالکییە‬ ‫باوەکانی رووناکبیرێکن لە واڵتە یەکگرتووەکاندا؛‬ ‫چونکە لەو واڵتەدا هەلومەرجەکە بە هیچ چەشنێک‬ ‫شۆڕشگێڕانە نییە‪ ،‬تەنانەت لە ئاستی پێش‬ ‫شۆڕشیشدا نییە‪ .‬هەر بۆیە‪،‬ئەرکی رووناکبیر بەر‬ ‫لە هەر شتێک گەیشتن بە ئاستێکی رادیکاڵە‪.‬‬ ‫ئێمە لە ئامریکادا‪ ،‬خەریکی دەسپێکی (قۆناغێکی‬ ‫رەوشەنگەری)تازە داین‪ .‬پرسیار‪:‬وە لە ئۆروپادا؟‬ ‫مارکووزە‪ :‬هەلومەرجەکە لە ئۆرووپادا جیاوازە‪،‬‬ ‫چونکە لە وێ هێشتا زۆربەی سیاسەتەکان‬ ‫لەالیەن چینی کرێکارەوە دیاری دەکرێت‪ .‬هەروەها‬ ‫‪،‬جیاوازییەکی زۆر لە نێوان واڵتەکاندا هەیە‪:‬‬ ‫ئاڵمانی رۆژئاوا زۆر نزیکە لە نموونەی ئەمریکی‪،‬‬ ‫ئیتالیاش تا رادەیەک نزیکە‪ .‬فەرانسا زۆر دوورە‪.‬‬ ‫من روودی دۆچکەو هاوڕێکانی بە باشی دەناسم‪،‬‬ ‫هەروەها کوڕەکانی (ئێس‪.‬دی‪.‬ئێس)‪،٤‬و رێکخراوی‬ ‫خوێندکارە چەپەکانیش‪ .‬ئەو(دۆچکە)هەستیارو‬ ‫مێهرەبانەو قەت پیاوێکی بە قڕەو هەرا نییە‪.‬‬ ‫ئەو کەسێکە کە کاری زۆری کردووەو زۆریش بە‬ ‫ئەندێشەوە جوواڵوەتەوە‪ .‬پەیوەندیی نێوان تێۆرو‬ ‫کردار بۆ ئەوو هاوڕێکانی بە شێوەیەکی پایەدار‬ ‫بەڕێوە چووە‪ .‬دەوترێت کە ئەوان چەندین مانگ‬

‫خەریکی دارشتنی ئەو پەیوەندییە بوون؛ ئەمە بۆ نموونە ڕاپەڕینی هیپیە کان دژ بە ئەخالقی‬ ‫راست نییە‪ .‬ئەوان ‪ ٨‬ساڵ کاتیان تەرخان کردووە‪ .‬پیۆرتین (سۆفیانە)ەیە‪ ،‬دژی کۆمەڵگەی‬ ‫ئایا خوێندکارە تووڕەکانی ئێوە لە فەرانساش ئامریکایە کە لەوێ کەسەکان رۆژی دە جار حەمام‬ ‫ئەو کارەیان کرد؟ ئایا ئەوانیش بنەمای پتەوی دەکەن‌و هاوکات زۆر سادەو ساکارانە لە ویتنامدا‬ ‫ئایدیۆلۆژیکیان دامەزراند؟ من هەست ناکەم وایان دەسووتێنن‌و دەکوژن‪ .‬بەو جۆرە‪ ،‬هیپیەکان بە‬ ‫کردبێت‪.‬‬ ‫شێوەی بیرمەندانەو مەبەستدار بە دانانی قژی درێژو‬ ‫نەتاشینی ردێن‌و نەچوون بۆ حمام‌و خۆ بواردن لە‬ ‫پرسیار‪ :‬هەندێ جار هەست بەوە ناکەن کە شەڕ‪ ،‬ناڕەزایی خۆیان دژ بەم ریاکارییە دەردەبڕن‪.‬‬ ‫کەوتوونەتە فەرتەنەیەکەوە کە لەالیەن کەسانێکەوە دژبەرەکان لە روانگەی ئەوانەوە کوشەندەن‪ .‬بەاڵم‬ ‫نراوەتەوە کە ئەندێشەکانتان بانگەواز ئەکەن؟‬ ‫لە پەیوەندیی لەگەڵ خوێندکاراندا ئەمە تەنیا‬ ‫مارکووزە‪ :‬رەنگە وا بێت‪ .‬ئەگەر ئەوان تووڕەو بەشێکی کەمیان دەگرێتەوە‪ .‬خوێندکاران دەزانن‬ ‫دەمارگرژن‪ ،‬هۆکارەکەی ئەوەیە کە ئازاریان کە کۆمەڵگە هەر چەشنە بەروڕوو بوونەوەیەکی‬ ‫چێشتووەو بێ هیوایی کرداری سیاسی کاریگەر لە خۆیدا تواندووەتەوەو بابەتی ناعەقڵی‪،‬بەشێوەی‬ ‫دەخوڵقێنێ‪ .‬چاو لە رەش پێستەکانی دانیشتووی عەقڵی دەنوێنێت‪ .‬ئەوان بە شێوەیەکی زۆرو کەم‬ ‫حەڵەبی ئاواکانی ئامریکا بکەن؛ ئەوان ئاگر بەر ئاشکرا تێگەیشتوون کە مرۆڤی تاک رەهەند هێزی‬ ‫ئەدەنە ناوچەکانیان‪ ،‬ماڵەکانیان دەسووتێنن‪ .‬ئەمە رەت کردنەوەو نا گوتنیان نەماوە‪ .‬هەر بۆیە رێگرن‬ ‫کردارێکی شۆڕشگێڕانە نییە‪ ،‬بەڵکوو کردارێکە کە لە توانەوی خۆیان لەو کۆمەڵگایەدا‪.‬‬ ‫لە بێ هیواییەوە سەرچاوە دەگرێ‪ ،‬و هەڵبەت‬ ‫کردەوەیەکی سیاسی‌و نارەزایی لە ئامریکا دا هەر پرسیار‪ :‬ئەگەر خوێندکاران بێنە التان‌و لێتان‬ ‫تایبەت بە توێژی خوێندکاران نییە‪ .‬خوێندکاران بپرسن کە ئایا خۆپیشاندانەکانیان کارێکی‬ ‫دژی کۆمەڵگەیەکی هەژارو ڕێکنەخراوە ڕاناپەڕن‪ ،‬دروستەو دەتوانێ گۆڕان لە کۆمەڵگەدا پێکبێنێت‪،‬‬ ‫بەڵکوو ئەوان دژی کۆمەڵگەیەکی بە تەواوی واڵمی ئێوە چی دەبێت؟‬ ‫دەوڵەمەند هەستاون کە زۆر بە باشی ڕێکخراوە مارکووزە‪ :‬سەرەتا‪ ،‬پێیان دەڵێم کە نابێ هیچ‬ ‫بۆ رابواردن‌و ئیسراف‪ ،‬لە کاتێکدا کە لە سەدا چاوەڕوانییەکیان هەبێ‪ .‬مەگەر خۆپیشاندانگەلێکی‬ ‫‪٢٥‬ی جەماوەری ئەو کۆمەڵگەیە لە هەژاری‌و بێ گەورە وەکوو ئەوەی کە زۆرو کەم لە زۆر جێگادا‬ ‫دەرەتانی‌و لە حەڵەبی ئاواکاندا دەژین‪ .‬هەستانی روویان داوە؛ تەنانەت لە فەرانسا‪ ،‬لە دۆخێکدا کە‬ ‫ئەوان‪ ،‬دژ بەو نەهامەتیانە نین کە ئەو کۆمەڵگەیە تەنانەت پێش شۆڕش یان دژە شۆڕشیش نەبووە‪.‬‬ ‫بەرهەمی هێناوە‪ ،‬بەڵکوو دژی بەرژەوەندییەکانیە‪ .‬هەر چەندە من بێ هیوا نیم‪ .‬پەرەسەندنی دژایەتی‬ ‫ئەمە دیاردەیەکی تازەیە کە تایبەتە بەوەی کە لەگەڵ شەڕی ڤیتنام لە ئامریکا تا ئێستاکە توانیویە‬ ‫بە ناو( کۆمەڵگەی دەوڵەمەند) دەیناسن‪ .‬ئەم النیکەم تا ڕادەیەک لە گۆڕینی سیاسەتەکانی‬ ‫پرۆسەیە لە ئاڵمانیشدا هەر بەم شێوەیە‪ .‬پێم ئامریکادا سەر کەوتوو بێت‪ .‬نابێت خەیاڵ خاو‬ ‫وا نییە لە فەرانسادا بەم شێوە بێت‪ ،‬چونکە بین ؛ بەاڵم نابێت بێ هیواش بین‪ .‬بێهوودەیە کە‬ ‫کۆمەڵگەی فەرانسە هێشتا کۆمەڵگەیەکی لە بەرەوڕوو بوونەوەیەکی وەهادا چاوەڕوان بین کە‬ ‫دەوڵەمەند نییە‪.‬‬ ‫جەماوەر پەیوەست بن بە بزووتنەوەو بەشداریی‬ ‫لەم پرۆسەدا بکەن‪ .‬بە بڕوای من شتێکی لەم‬ ‫پرسیار‪:‬رای ئێوە سەبارەت بەوەیکە لە بەراوەرد چەشنە دەکرێ لە بزووتنەوە هەنووکەییەکانی‬ ‫لەگەڵ بزاڤی رەش پێستان‪ ،‬بە بزووتنەوی خوێندکاراندا بەدێ بکرێت‪ .‬بە هەر حاڵ ئەمانە‬ ‫خوێندکاران دەناسرێ‪ ،‬چییە؟‬ ‫بزووتنەوەگەلێکی بەتەواوی خۆڕسکن‪ .‬لە ویالیەتە‬ ‫مارکووزە‪ :‬ئەم دروشمانە بەڕای من مەترسی دارە‪ .‬یەکگرتووەکاندا هیچ هاوئاهەنگی‌و رێکخراوەیەک لە‬ ‫بەردەوام‌و لە هەموو شوێنێکدا بەشی هەرە زۆری ئاستی نەتەوییدا بوونی نییە‪ .‬هیچ رێکخراوەیەک‬ ‫خوێندکاران موحافیزەکارو تەنانەت پاشکەوتوو تەنانەت لە ئاستی بەرباڵویی میللەتێکیشدا بوونی‬ ‫خوازن‪.‬‬ ‫نییەو مەودایەکی زۆرمان هەیە لەگەڵ ڕێکخستنێکی‬ ‫هەر بۆیە‪( ،‬بزووتنەوەی خوێندکاری) ئەگەر نێونەتەوەییدا‪.‬‬ ‫دیموکراتیک بێت‪ ،‬دەبێ موحافیزە کارو تەنانەت بێ گومان ئەم چەشنە بزووتنەوەیە هێزێکی‬ ‫پاشکەوتوو خواز بێت‪ .‬بزووتنەوەی خوێندکاری شۆڕشگێڕانە ناخوڵقێنێت‪ .‬بەاڵم هاوڕا دەبێ لەگەڵ‬ ‫واتە ئەوەی کە چەپ دژایەتی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی بزووتنەوەکانی جیهانی سێهەم‌و چاالکی لە حەڵەبی‬ ‫زانکۆدا نییە‪ ،‬بەڵکوو دژایەتی لەگەڵ خوێندکاران ئاواکان‪ .‬ئەمە هێزێکی مەزنە بۆ تێکدان‌و رووخان‪.‬‬ ‫هەیە‬ ‫‪.‬‬ ‫پرسیار‪ :‬بە ڕای ئێوە هۆکاری سەرەکی‬ ‫خۆپیشاندانی توندو تیژی خوێندکاران لە هەندێک‬ ‫‪Collectivism‬‬ ‫لە واڵتاندا چییە؟‬ ‫‪Che Guevara‬‬ ‫مارکووزە‪ :‬سەبارەت بە خوێندکارانی ئامریکایی‌و (‪ )Rudi Dutschke‬شۆڕشگێڕو سەرۆکی‬ ‫ئاڵمانی رۆژ ئاوا‪ ،‬کە من بە باشی دەیان ناسم‪ .‬رێکخرای خوێندکاریی ئاڵمان لە سااڵنی ‪ ٦٥‬تا‬ ‫ئەوە پێویستیەکی عەقاڵنی نییە‪ ،‬بەڵکوو غەریزییە‪٦٩ .‬ی ئاڵمانیا کە لە خۆپێشاندانێکدا بە سەختی‬ ‫ئەوان خوازیاری هەلو مەرجێکی تەواو جیاوازن‪ .‬لەالیەن پۆلیسەوە بریندار کرا‬ ‫ئەوان چەشنێک لە ژیانیان ناوێ کەتەنیا شەڕی‬ ‫مان‌و نەمان بێت‪ .‬ئەوان نایانهەوێ بچنە ناو ئەو (‪ )Sds‬رێکخراوی خوێندکاریی ئاڵمان‬ ‫شتەوە کە ئینگلیزیە کان پێی دەڵێن ( نیزامی (‪ )Puritan‬ناوی گرووپێک لە بڕوادارانی ئینگلیس‬ ‫زاڵ)‪ .‬چونکە پێیان وایە کە نیزام ئیتر پێویستیی لە سەده‌کانی شازدەو حڤدەی زایینی که پاڵ پشتی‬ ‫نەماوە‪ .‬ئەوان پێیان وایە کە هەموو ژیانیان سێرگێئی بوون لە پەرستن‌و تەعالیمی ئایینیدا‬ ‫کەوتۆتە ژێر دەسەاڵتی خواستەکانی کۆمەڵگای‬ ‫پیشە سازی‌و تەنیا لە قازانج‌ی بەرژەوەندییەکانی (‪ )One-Dimensional Man‬مرۆڤی تاک‬ ‫بازەرگانییە گەورە سەربازییەکان‌و سیاسەتوانان‪ .‬رەهەندی‬


‫ئه‌ده‌ب‬

‫ئاوێنەی زلێخا‬ ‫ئاوێنەی زلێخا‬

‫دادە مەلێ ژنێکی بەتەمەنی قسە خۆشی خەڵکی ئاوایی «کەس‌نەزان»‬ ‫بوو‪ .‬ھەر کەڕەتێ چاوی پێم کەوتبا بانگی ئەکردم بۆ ماڵ خۆیان و‬ ‫ئاوی بۆ ئەکواڵندم خۆمم ئەشت و خۆیچی لیباسەکانی بۆ ئەشۆردم‪.‬‬ ‫ھەر کەڕەتێک ئەڕویشتم بۆ ماڵیان پۆلێک چیرۆکی جوان و بە‬ ‫سەرھاتی خه‌ڵکی بۆ دەگێڕامەوە‪ .‬جارێکیان لێم پرسی‪:‬‬ ‫_ دایە مەلێ ئەو کاتە وا شووت کرد‪ ،‬تەمەنت چەند سااڵن بوو؟‬ ‫دادە مەلێ وەکوو کفرم لە الێ کردبێ روی لێ کردم و وتی‪:‬‬ ‫_ ئیجا ئەوە کەی فەرمایشە میزا گیان! دونیاکە زۆر بەاڵجەویە!‬ ‫دەبێ بپرسی‪« ،‬کەی بە شوویان دای‪ ».‬ئەو سەردەمە گاڵتەیان‬ ‫ئەکرد بەو پرسیارەی ئێستای تۆ‪.‬‬ ‫ھەناسەیه‌کی قووڵی ھەڵ کێشا‪ .‬ھەستم کرد‪ ،‬واڵمی پرسیارەکە بە‬ ‫الێەوە زۆر گران بێت‪.‬‬ ‫_ نازانم تەمەنم چەند بوو‪ .‬به‌اڵم دوایی دایکم بۆی دەگێڕامەوە‪:‬‬

‫«ڕۆڵە گیان پاش ئەوەێ تۆم لێ بووی ھەتاکە ئەو ڕۆژە وا لە‬ ‫ماڵەکەی باوکت چوویتە دەرەوە ‪ ،‬یازدە خەرمانی ترم ژمارد»‪.‬‬ ‫ھەر چاوی ئەسڕی‪ ،‬دەتوت خەریکە دەگریت‪ .‬بەاڵم فرمێسکەکان لە‬ ‫چاویدا وشک ببوون‪.‬‬ ‫_ تاریک و لێڵی ئێوارەیه‌ک کۆزەکەم نیا سەر شانم و ڕویشتم بۆ‬ ‫سەر کانی ئاو بێنم تا باوکم دەست نوێژەکەێ تازە بکاتەوە‪ .‬حەمە‬ ‫چکۆڵێک ھەبوو‪ ،‬کۆریکی ژیکەڵە و ئازا بوو‪ .‬بە منداڵی دایک و‬ ‫باوکی فەوتیان کردبوو‪ .‬بە ھەتیوی گەورە بوو‪ .‬ببووە ڕەنجبەری‬ ‫حاجی ئەواڵ‪ .‬زۆر حەزمان بە یەک ئە‌کرد‪ .‬ھەموو جارێک لە پشتی‬ ‫تەاڵنەکەی سەر کانی خۆی حەشار ئەدا و منیچ کۆزەکەم ئەنیا‬ ‫بەر پلووری ئاوەکە تا قۆڵپەێ بێت‪ .‬قۆڕە قۆڕی کۆزەکەم ئەوەنە‬ ‫بەرز بوو‪ ،‬نەێ ئەھیشت تا کەس لە قسەکانی من و حەمە چکۆڵ‬ ‫تێبگات‪ .‬جارێکان دەستی کردە باخەڵیا و ئاوێنەیه‌کی زڵێخاێ پێدام‬ ‫و وتی‪« :‬ھا مەلێ گیان ئەوەم بۆ تۆ سەندگە‪ .‬تەواشای خۆت کە‬ ‫بزانە چەنێ جوانی‪ .‬کچی کافرۆش حەدی چەس پا بنێتە جێگاێ‬ ‫پاێ تۆ‪ .‬ئاوێنەکەم نیا باخەڵم و کۆزەکەم نیایە سەر شانم و گۆرج‬ ‫گەڕامەوە بۆ ماڵ‪ .‬ماڵی مامم و مامۆ ژنم و سەعەی کۆریان لە ماڵی‬ ‫ئێمە دانیشتبوون‪ .‬ھەر پام نیا ناو ماڵەکە مامۆ ژنم وتی‪« :‬دا وەرە‬ ‫الم دانیشە وەویە کاڵ و کرچەکەم‪ .‬ھەر ئەمەم لە دەمی مامۆ ژنم‬ ‫بیست‪ ،‬بەر چاوم تاریک بوو‪ .‬دەتوت شەوە زەنگە‪ .‬کوزەکە لە‬ ‫دەستمەوە بەربوو و لە شانمەوە کەتە خوارەوە و بووە ھەزار کۆت‪.‬‬ ‫دەستم کرد بە گریان و ھەاڵتم و ڕوێشتمە پەستوە تاریکەکە و‬ ‫خۆم شاردەوە‪ .‬گۆێم لێ بوو مامۆ ژنم دەیوت‪ « :‬بە خەێرە ئیشەاڵ‪،‬‬ ‫ئاو ڕۆشناییە‪ ».‬ئەوشەوە دایکم بۆ یەکەم جار پێ وتم کچم تۆ لە‬ ‫ناو بێشکەدا مارە بڕاوی کۆڕی مام‌تی‪ .‬ئەو شەوە ھەتا بەیانی بۆ‬ ‫بەختەکەێ خۆم گریام‪ .‬ھیچ کەس بە دەنگمەوە نەھات‪ .‬ئەو شەوە‬ ‫تەنانەت لە بیری خودایش‌دا نەمابووم‪ .‬بەیانی دایکم وتی‪« :‬‬

‫پـیـره‌دار‬ ‫هه‌ر‌ ئه‌و داره‌ی‌ که‌ هێالنه‌ی هه‌ڵــۆ بــ‌ـوو‬ ‫‌هاوڕازی چیا و ده‌شتی سه‌ربه‌خــۆ بـــوو‬

‫خه‌زان هاتوو و داویه‌ ده‌وری ته‌نه‌ی دار‬ ‫لقــی ئیشکی ده‌وێ بیکاتـه‌ پــــــۆلـــــوو‬

‫‌هه‌زاران ره‌گ و ریشه‌ی قایم و سووری‬ ‫په‌‌ل و پــــۆڕی له‌ قــــوواڵیی زه‌وی بـوو‬

‫نـه‌یاران له‌ ده‌ری پۆلووی پـه‌ل و کـــۆن‬ ‫سه‌رخۆشی سه‌رگوریشته‌ی داری پیربوو‬

‫هه‌ر‌ ئه‌و داره‌ی که‌ نـه‌خشابوو له‌ گـوڵ دا‬ ‫سه‌ری پــڕ بـــــه‌ر له‌ داوێنی زه‌وی بـوو‬

‫دوور له‌ هێزی ریشه‌کانی‪ ،‬غافلی رێـن‬ ‫ده‌کــه‌ن باسی که‌ ده‌ورانی به‌سـه‌ر چوو‬

‫چڵ و پۆپی‪ ،‬شکــــۆفه‌ و گوڵ‪ ،‬هه‌ناوی‬ ‫مه‌کۆ و ژوانگه‌ی مه‌النی ناکـه‌وی بـوو‬

‫به‌سه‌رچوو به‌ڵێ ده‌و‌رانێک به‌سه‌ر چوو‬ ‫ئیشکه‌ڵی بیری ئێوه‌ی ئــه‌و له‌ گه‌ڵ چوو‬

‫خامۆش! ئێستا له‌ خه‌م دا پـڕ دڵ‌وده‌س‬

‫نه‌تان بینـی له‌ ریشه‌ی پیـــــــــــره‌دارا‬

‫ده‌کا یــادی مه‌النی سه‌ر یاڵ‌و لقی زوو‬

‫هــه‌زاران نه‌و نه‌مامی تازه‌ شین بـــوو‬

‫به‌ ته‌نیــایه‌ دوور لــه‌ ده‌شتــی بـه‌راوی‬ ‫‌هه‌ر ئـه‌و داره‌ی که‌ دینی دیــده‌نـی بوو‬ ‫نه‌ هاژه‌ی ئاو‪ ،‬نه‌ نه‌غمه‌ی بــولبووالنی‬ ‫نه‌ما‌ ده‌نگی‪ ،‬وه‌کوو خه‌وبوو به‌سه‌رچوو‬

‫سه‌رگوزه‌شته‌ی لقی ئیشکه‌ که‌ پیـــران‬ ‫به‌ پـــه‌ند ده‌یده‌ن به‌ نه‌سلی پێگه‌یشتــوو‬ ‫له‌ ئیشکه‌ڵ نایه‌ به‌رهه‌م غه‌یری سووتان‬ ‫خۆڵه‌ ئه‌وه‌ی‌ هــه‌ناوی خۆی‌لـه‌ده‌س چــوو‪.‬‬

‫ ‬

‫ح‪.‬شه‌به‌ق ‪15.05.14‬‬

‫ژمار‌ه (‪ )٦٨‬ساڵی حەوتەم‪٢٠١٤/٧/١٦ ،‬‬ ‫‪dwaroj@komala.com‬‬

‫‪11‬‬

‫نووسینی‪ :‬ره‌حمان بێساران‬ ‫بـــڕۆ ماچی دەستی باوکت کەرەوە و ماڵ ئاوایی لێکە‪ ».‬باوکم‬ ‫زۆر خۆشی ئەویستم‪ .‬ئازا ڕام کردە دیواخانەکە و بە گریانەوە‬ ‫خۆم خستە سەر دەست و پای باوکما‪ .‬ماچی دەستەکانیم کرد و‬ ‫پاڕامەوە‪:‬‬ ‫_ تکات لێ‌ ئەکەم باوکه مەمدە بە سەعە‪ .‬باوکە گیانەکەم من حەز‬ ‫ناکەم ببم بە ژنی سەعە‪ .‬من بە الی ئەوەوە دانانیشم‪.‬‬ ‫بەاڵم ئەو ڕۆژە دەتوت دڵی باوکم لە پۆاڵ تاشراوە‪ .‬بەرد و دار و‬ ‫درگای ماڵەکە ھاتنە شەفا و اڵڵە‪ ،‬بەاڵم باوکم تەنیا یەک ڕەستەی‬ ‫لە دەم ھاتە دەر‪.‬‬ ‫_ بەم جلە ئەرویتە ماڵی خەزووران و بە کەفنەوە پات ئەنیتەوە‬ ‫ئەم ماڵە‪.‬‬ ‫***‬ ‫_ داێە مەلێ حەمە چکۆل چی بەسەر ھات‪.‬‬ ‫_ حەمە چکۆل وەکوو مەجنوونی لێ ھات‪ .‬خەڵک دەیان وت ئەقڵی‬ ‫گۆڕدراوە و شێت بووە‪.‬‬ ‫رۆژێک لە ئێوارەیه‌کی درەنگدا لە سەر ھەمان کانی حەمە چکۆڵ ھات‬ ‫بۆ الم و وتی‪« :‬مەڵێ گیان ئەوە مەراق خەریکە بمکۆژێ‪ .‬ھاتووم‬ ‫ماڵ‌ئاواییت لێ بکەم‪ .‬سەری خوەم ھەڵئەگرم‪ ،‬بزانم چارەنووس‬ ‫بەرەو کۆی ئەمبات‪« .‬‬ ‫ئەو ئێوارەیە لە سەر ئەو کانی‌یه‌ ھەتا خوا حەزکات گریاین بە مل‬ ‫یەکتردا‪ .‬یەکەمین جار بوو گریانی پیاوێکم دەدیت‪.‬‬ ‫دەستم کردە باخەڵما و ئاوێنەکەم دەر ھێنا و ویستم بیدەمەوە‪ ،‬وت‪:‬‬ ‫« تۆ خوا مەلێ گیان ھەر با بەالتەو بیت‪ .‬ئەگەر جارێک که‌وتمەوە‬ ‫یادت لە باخەڵت دەری‌بێنە و تەماشای کە‪ ،‬با منێچ لە دوورەوە‬ ‫چکێک تاسەم لێت بشکێت‪».‬‬ ‫پاشان ھەستایە سەر پێ و تۆشەوەرەکەی دایە شانا و ڕیگای‬ ‫ھەورازی گرتەبەر‪.‬‬


‫‪10‬‬

‫ژمار‌ه (‪ )68‬ساڵی حەوتەم‪٢٠١٤/٧/١٦ ،‬‬ ‫‪dwaroj@komala.com‬‬

‫ئابوریی‬

‫گەاڵڵەی ئامانجداركردنی یارانەكان‪ ،‬خەڵكی ئێرانی زۆرتر هەژار كردووە‬ ‫فیروز مامۆیی‬

‫باڵوكراوەیەكی فەرمی وەزارەتی ئابووریی‬ ‫رژیمی كۆماری ئیسالمی ئێران لە راپۆرتێكی‬ ‫خۆیدا باڵوی كردووەتەوە كە‪ ،‬پاش دابەش‬ ‫كردنی یارانەكان لە الیەن دەوڵەتەوە‪ ،‬ئاستی‬ ‫كڕین‌و رێژەی هەژاریی لە نێو كۆمەاڵنی خەڵكدا‬ ‫بەرفراوانتر بووە‌و ئەمەش كاریگەرییەكی‬ ‫یەكجار زۆری لەسەر پاڵتێوەنانی شارۆمەندان‬ ‫بەرەو پەیوەست بوونیان بە دەریای بەرین‌و‬ ‫لەبن نەهاتووی خەڵكی زەحمەتكێش‌و رەش‌و‬ ‫رووتی ژێر هێڵی هەژاری لە ئێراندا هەبێت‌و ئەم‬ ‫رەوتە نگەتیڤە خەسارێكی قەرەبوونەكراویشی‬ ‫لە ژێرخانی ئابووری ئەو واڵتە داوە‌و پشكی‬ ‫پیشەسازیشی تووشی قەیرانێكی قووڵ‬ ‫كردووە‌و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەیكە‬ ‫كەرتی پیشەسازیی بەرەو وەرشكست بوون‌و‬ ‫لەنێوچوون هەنگاو هەڵێنێت‪.‬‬ ‫بە پێی ئەو راپۆرتەی كە گۆڤاری»شادا» باڵوی‬ ‫كردووەتەوە‪ ،‬بە لێكدانەوەی ئاكام‌و ئاقاری‬ ‫خولی یەكەمی ئامانجداركردنی یارانەكان‪ ،‬ئەو‬ ‫گەاڵڵە ئابوورییە كە گوایە بۆ كەم كردنەوەی‬ ‫زەخت‌و گوشاریی سەر بژیوی ژیانی خەڵك‬ ‫داڕێژرابوو‪ ،‬زەربەیەكی كوشندە بووە لە باری‬ ‫ژیان‌و گوزەرانی خەڵك‌و لە هەمان كاتیشدا‬ ‫بووەتە هۆی ئەوەیكە وەرشكست بوون‌و‬ ‫داڕمانی بەشی پیشەسازیی خێرایەكی بەرچاوتر‬ ‫بەخۆیەوە ببینێت‌و ئەمەش راستەوخۆ لە سەر‬ ‫ژیانی رۆژانەی خەڵك كاریگەریی دەبێت‌و‬ ‫زەختێكی ئابووریی زۆرتر دەخاتە سەرشانیان‌و‬ ‫هەر ئەم بابەتەش لە سەر بوار‌و الیەن‌و لۆخە‬ ‫جیاجیاكانی وەكوو‪ :‬كۆمەاڵیەتی‪ ،‬دەروونی‌و‬ ‫هتدی‪ ...‬شارۆمەندان بەرەوڕووی كۆسپ‌و‬ ‫تەگەرەی زیاتر دەكاتەوە‪.‬‬ ‫دەوترێ پاش جێبەجێ كردنی قۆناغی یەكەمی‬

‫وتووێژ لەگەڵ‬ ‫ئارام مودەرێسی‬ ‫پاشماوە‬

‫ئامانجداركردنی یارانەكان بنەماڵە ئێرانیەكان‬ ‫النیكەم لەسەدا یەك‌و نیو توانای كڕینیان‬ ‫دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە‌و ئەمەش لەخۆیدا‬ ‫رێژەیەكی كەم نیە بۆ خەڵكێك كە پێش‬ ‫جێبەجێ كردنی ئەم گەاڵڵەیەش زۆرێكیان لە‬ ‫ژێر هێڵی هەژاری‌و كەمداهاتیدا دەژین‪.‬‬ ‫دەوترێ دەوڵەت بۆ دانی یارانەكان جگەلەوەی‬ ‫قەرزی لە بانكی ناوەندیی وەرگرتووە‌و بووەتە‬ ‫هۆی وەرشكستەبوون‌و لەنێوچوونە كەرتی‬ ‫بەرهەمهێنان‌و هاندانی هەندێ لە شارۆمەندان‬ ‫بۆ خووكردنە لەش قورسی‌و كار نەكردن‌و لە‬ ‫ماڵدا مانەوە‌و دەربڕینی رەزامەندیی لە ژیانێكی‬ ‫بژی‌و نەمر‪ ،‬هیچ كەڵكێكی بۆ واڵت نەبووە‌و‬ ‫تەنیا هەجمەی كێشە‌و گرفتەكانی بەردەم‬ ‫تروسكەكانی ئاسۆی ژیانێكی باش‌و مرۆیی‬ ‫بەرینتر كردووە‌و جۆرێك لە بێزاریی‌و بڕانی‬ ‫هیوا‌و هۆمێد بە داهاتووشی الی كۆمەاڵنی‬ ‫خەڵك‌و بەتایبەت ئەو كەسانەی كە بەشێك‬ ‫لە داهاتی ژیانی خۆیان بە وەرگرتنی یارانەوە‬ ‫بەستووەتەوە‪ ،‬دروست كردووە‪.‬‬ ‫لە الیەكی دیكەشەوە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی‬ ‫رژیمیش لە راپۆرتێكدا رایگەیاندووە كە‪،‬‬ ‫توانای ئابووریی بنەماڵەكان لە خولی یەكەمی‬ ‫ئامانجداركردنی یارانەكان بەگشتی لەسەدا ‪25‬‬ ‫دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە‪ .‬ئەو وەزراەتە دەڵێ‪:‬‬ ‫رێژەی ئەو بنەمااڵنەی كە لە خانووی كرێدا‬ ‫دادەنیشن بە ئاستێكی سەرسوڕهێنەر زیادی‬ ‫كردووە‌و هەر ئەمەش كاریگەریی كردووەتە سەر‬ ‫ئەوەیكە الوان زۆر بە كەمی بیر لە هاوسەرگیری‌و‬ ‫پێكهێنانی ژیانی هاوبەش بكەنەوە‌و ئەمەش‬ ‫لەخۆیدا ئاستی چوونەسەرەوەی تەمەنی‬ ‫هاوسەرگیری لە نێو الواندا بردووەتە سەرەوە‪.‬‬ ‫بە پێی ئامارە فەرمیەكانی خودی رژیم كە زۆر‬ ‫جار ئەو ئامارانەش بەدوورن لە راستی‪ ،‬تا پێش‬ ‫لە جێبەجێ كردنی گەاڵڵەی ئامانجداركردنی‬ ‫یارانەكان‪ ،‬رێژەی ئەو خەڵكانەی كە لە ئێراندا‬

‫لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژیان لەسەدا ‪ 25‬بوو‪،‬‬ ‫بەاڵم ئێستاكە ئەو رێژەیە گەیشتووەتە لەسەدا‬ ‫‪‌31‬و بەو پێیە هێڵی گورچك بڕی هەژاریی لەو‬ ‫ماوەیەدا لەسەدا ‪ 6‬هەڵكشانی هەبووە‪.‬‬ ‫جێبەجێ كردنی گەاڵڵەی ئامانجداركردنی‬ ‫یارانەكان لە سەردەمی دەوڵەتی ئەحمەدی‬ ‫نژاد ڕەخنەیەكی زۆری لێكەوتەوە‌و زۆرێك لە‬ ‫كارناسانی ئابووریی سیستمی دانی یارانە لە‬ ‫الیەن دەوڵەتەوە بە بێ بنەما‌و سەقەت لە بواری‬ ‫پێكهاتەی زانستیەوە دەزانی‌و ئەو بیرۆكەیان بە‬ ‫هەڵە وەسف دەكرد‌و بەردەوام پێداگرییان لەسەر‬ ‫ئەوە دەكردەوە كە جێبەجێ كردنی گەاڵڵەیەكی‬ ‫لەو چەشنە كە راستەوخۆ بەرۆكی ژیانی‬ ‫شارۆمەندان دەگرێتەوە‪ ،‬هەم پشتیوانیەكی‬ ‫زانستی نیە‌و هەمیش دەبێتە ماڵێكی گەورە‌و‬ ‫گران لەسەر شانی خەڵك‌و ئێستاكەش دەوڵەت‬ ‫بەو راستیە گەیشتووە كە ئەو روانگەیە دروست‬ ‫بووە‌و ئامانجداركردنی یارانەكان ئارەقەی‬ ‫ناوچاوانی خەڵكی زەحمەتكێش‌و كەمداهاتی‬ ‫زیاتر لە هەر كاتێكی دیكە لە سەر روومەتیان‬ ‫رەوان كردووە‪.‬‬ ‫دەوڵەتی یازدەیەم كە بە دەوڵەتی هۆمێد‌و‬ ‫تەدبیر ناسراوە‌و سوكانەكەی لە دەستی‬ ‫حەسەنی رۆحانیدایە‪ ،‬وێڕای هەموو بەڵێنە‬ ‫درۆینەكانی ئێستا بەردەوام لە هەوڵی‬ ‫پڕوپاگەندە كردنە بۆ ئەوەیكە رێژەی ئەو‬ ‫كەسانەی كە ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی یارانە‬ ‫نووسیوە‌و ئەیانهەوێ ئەو بڕە پارەیە وەربگرن‪،‬‬ ‫دابەزێنێت‌و لەو رێگایەوە گوشارەكان بۆ سەر‬ ‫دەوڵەتەكەی كەم بكاتەەوە‪ .‬بەاڵم وێڕای‬ ‫هەموو ئەو هەوڵ‌و تەقاالیە لە نیهایەتدا پاش‬ ‫كۆتایی مۆڵەتی ناونووسی بۆ وەرگرتنی یارانە‬ ‫دەركەوت كە تەنیا لەسەدا ‪9‬ی خەڵكی ئێران‬ ‫ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی یارانە نەنووسیوە‪،‬‬ ‫ئەمەش بەڵگەیەكی بەهێزە لەسەر سەلماندی‬ ‫ئەو راستیە كە خەڵكی ئێران لە هەژاریەكی كەم‬

‫وێنەدا بەسەر دەبەن‌و تەنانەت لە یەك ڕیاڵی‬ ‫یارانەكان خۆش نابن‌و ئەو پڕوپاگەندانەیان بە‬ ‫هیچ شێوەیەك بەالوە گرنگ نەبووە‪.‬‬ ‫عەلی تەیب نیا‪ ،‬وەزیری كاروباری ئابووریی‌و‬ ‫دارایی رژیم رایگەیاندبوو كە‪ 10 ،‬میلیۆن كەسی‬ ‫دەوڵەمەند یان كەسانێك كە پێویستیان بە‬ ‫وەرگرتنی یارانە نیە لە ئێراندا دەستنیشان‬ ‫كراون‪ ،‬كە لە ئەگەری ئەوەیكە ناوی خۆیان‬ ‫بۆ وەرگرتنی یارانە تۆمار بكەن‪ ،‬ناوەكانیان‬ ‫دەسڕینەوە‪ .‬بەاڵم سیستمی بانكی ئەو واڵتە بە‬ ‫خەڵكی راگەیاندووە كە دڵنیاتان دەكەینەوە‪ ،‬كە‬ ‫بانكەكان حیسابی هیچ شارۆمەندێك رۆناكەن‌و‬ ‫سەر ناكێشێتە نێو حیسابە شەخسیەكانی‬ ‫خەڵكەوە‪.‬‬ ‫ئەم لێدوان‌و قسە دژ بە یەك‌و جۆراوجۆرانەی‬ ‫كە كاربەدەستان‌و دام‌و دەزگا ئیدارییەكانی‬ ‫رژیم باڵوی دەكەنەوە‌و خەڵكیشیان تووشی‬ ‫سەرلێشێواوی كردووە‪ ،‬باس لەوە دەكات كە‬ ‫دەوڵەت لە قوڕ چەقیوە‌و توانای دابینكردن‌و دانی‬ ‫ئەو بڕە پارەیە كە لە ژێر ناوی ئامانجداركردنی‬ ‫یارانەكان بڕیارە بدرێتە خەڵك‪ ،‬لە دەستیدا‬ ‫نیە‌و سەرەڕای گوشارە نێودەوڵەتیەكان‌و بوونی‬ ‫گەمارۆیەكی ئابووریی بەهێز لەسەر رژیمی‬ ‫ئێران‪ ،‬ئەمەش بووەتە قۆرتێكی زل‌و زەبەالح لە‬ ‫سەر رێگای پێشەوەچوونی پیالنەكانی دەوڵەتی‬ ‫رۆحانی‪.‬‬ ‫هەندێ كەس الیان وابوو كە پاش ئەوەیكە هەر‬ ‫مانگێك بە رێژەی ‪ 45‬هەزا‌و ‪ 500‬تمەن پارە‬ ‫بڕواتە سەر حیسابەكانیان ئەوە ئیتر كێشەیەكی‬ ‫ئابوورییان نامێنێت‌و ژیانیان بەرەو باشتر بوون‬ ‫دەڕوات‪ .‬بۆ نموونە ئەگەر كەسێك مانگانە ‪450‬‬ ‫هەزار تمەن داهاتی هەبێت‪ ،‬بە زیاد بوونی‬ ‫لەسەدا ‪10‬ی ئەو داهاتە زۆرێك لە كێشەكانی‬ ‫خۆی‌و بنەماڵەكەی چارەسەر دەبێت‪ ،‬بەاڵم‬ ‫راستیەكان دەریدەخەن كە ئەو بڕە پارە كەمە‬ ‫لە بەرامبەر گرانی‌و چوونەسەرەوەی نرخی شت‌و‬

‫مەك‌و كەلوپەلی دابینكرنی ژیانی شارۆمەندان‪،‬‬ ‫هیچ نیە‌و ناتوانێت هیچ كون‌و كوژبن‌و‬ ‫كەمۆكۆڕیی‌و بۆشاییەكی ژیانیان پڕ بكاتەوە‪.‬‬ ‫ئێستاش پاش ئەوەیكە یارانەكان ئامانجدار‬ ‫كرایەوە‌و لە نێو شارۆمەنداندا باڵو كراوەتەوە‪،‬‬ ‫نەتەنیا ئاسایشی شارۆمەندانی پەرەپێنەدا‪،‬‬ ‫بەڵكوو بە شێوەیەكی بەرچاویش كەمی كرد‌و‬ ‫هەروەها نەبووە هۆی پەرەسەندنی رێژەی‬ ‫داهاتی دەوڵەت‌و تەنانەت دەوڵەت لەگەڵ‬ ‫كەمیەكی بەرچاوی داهات بەرەوڕوو بوو‪.‬‬ ‫ئەمەش حاشاهەڵنەگرە كە زۆرێك لە ئابووریی‬ ‫زانان‌و هەروەها بیرمەندان‌و مامۆستایانی زانكۆ‬ ‫ئاگاداریی ئەو مەسەلەیە بوون‌و چەندین جار‬ ‫لەو بارەوە هوشداریان دایە دەوڵەت‪ ،‬بەاڵم بە‬ ‫هۆی گوێ نەدانی دەوڵەت بەو هوشدارانە‪ ،‬لە‬ ‫ئاكامدا قەیرانە ماڵی‌و داراییەكانی دەوڵەتی بە‬ ‫ناو هۆمێد‌و تەدبیر رووبەرێكی بەرفراوانتری بە‬ ‫خۆیەوە ببینی‪.‬‬ ‫ئابووریی زانان لەسەر ئەو بڕوایەدان كە‪ ،‬كردەوەی‬ ‫بەپەلە‪ ،‬ئابووریی نەخۆش‌و پەك كەوتوو‪،‬‬ ‫ئاسەوارەكانی هەاڵوسان‌و گرانی‪ ،‬ئابڵۆقەی‬ ‫ئابووریی‪ ،‬نەبوونی داهات بە هۆی بەرهەمهێنان‌و‬ ‫هەروەها دۆخی نالەباری سیاسەتی دەرەكی‌و‬ ‫ئاكامە نگەتیڤەكانی ئابووریی ئەو سیاسەتە‬ ‫رزیوانە‪ ،‬قەیرانی بەرنامەی ئەتۆمی‌و هتد‪ ...‬لە‬ ‫هۆكارە سەرەكیەكانی سەرنەكەوتنی گەاڵڵەی‬ ‫ئامانجداركردنی یارانەكانە‌و بە بێ لەبەرچاو‬ ‫گرتنی ئەو دۆخە ناكرێ بەرنامە‌و گەاڵڵەیەكی‬ ‫لەوچەشنە سەقەت‌و بێ ئاسۆ بۆ كەرتێكی‬ ‫گرنگی وەكوو ئابووریی ناتوانێت بەدواهاتێكی‬ ‫دڵخۆشكەریی بەدواوە بێت‌و لە نیهایەتیشدا‬ ‫كۆی زەخت‌و گوشار‌و نەهامەتیەكانی دەكەوێتە‬ ‫سەر باری ژیان‌و بژیوی كۆمەاڵنی خەڵكی‬ ‫زەحمەتكێش‌و بەشمەینەت‌و زۆرتر‌و خێراتر لە‬ ‫جاران بەرەو ژێر هێڵی هەژاریی پاڵیان پێوە‬ ‫دەنێت‪.‬‬

‫هەست بە زۆرترین مەترسی دەكەن‪،‬ئەویش‬ ‫نەك تەنها لەبەر بەرژەوەندییەكانیان لە‬ ‫عێراقدا‪،‬بەڵكوو زۆر نیگەرانی سەرهەڵدانی‬ ‫بشێوی‌و ئاڵۆزی‌و تەنانەت تەقینەوەی‬ ‫گەورەی كۆمەاڵیەتی‌و شەری مەزهەبین‬ ‫لە واڵتانی خۆیاندا‪.‬هەركامە وبە پێی‬ ‫بە‬ ‫بەرژەوەندییەكانیان‬ ‫ئەولەویەتی‬ ‫ئەجندای جیاوازەوە هەڵ دەدەن ئاراستەی‬ ‫رووداوەكان لە قازانجی خۆیان بگۆرن‪.‬بۆ‬ ‫نموونە بۆ حكوومەتی ئێران چااڵكبوونی‬ ‫لە ناكاوی داعش لە عێراق‌و دابراندنی‬ ‫جوغرافییایەكی بەرباڵو‌و دەتوانم بڵێم‬ ‫شكڵ گرتنی هەرێمی سووننە كە لەراستیدا‬ ‫دارماندنی پردی پێوەندی‌و بەستنی‬ ‫توونێلی دەستراگەیشتنی ئێران بە حیزبواڵ‌و‬ ‫شیعەكانی لوبنان‌و سووریەیە‪،‬وەك مۆتەكە‬ ‫وایە‌و دەسەاڵتدارانی ئەو واڵتەی خستۆتە‬ ‫ترس‌و دڵەراوكێ‪.‬بە تایبەت كە نەك خەونە‬ ‫درێژماوەكەیان بۆ سازدانی كەوانەی شیعە‬ ‫لە ناوچەكە بزركاوە‪،‬بەڵكوو مەسەلەی‬ ‫كوردیش بۆتە جێگەی نیگەرانییەكی زۆر‬ ‫جیددی بۆیان‪.‬ئاڵۆز بوونی ئەو ناوچەیە‬ ‫راستەوخۆ كار دەكاتە سەر بارودۆخی ئێران‪.‬‬ ‫چوونكە لە ئێران یەكەم كێشەی نەتەوەی‬ ‫كورد كێشەیەكی خاوەن پێشینە‌و بەرۆژە‌و‬ ‫هەمیش كێشەی سووننە‌و كەمە ئاینەكانیش‬ ‫وەك پشكۆ وایە‌و بە بچووكترین باوەشێن‬ ‫دەگەشێتەوە‪.‬بۆیە هەموو هەوڵی ئێران‬ ‫ئەوەیە كە ئاراستەی رووداوەكانی بە دڵی‬ ‫خۆی بگۆرێ‌و بێگوومان بۆ ئەو مەبەستەش‬ ‫هەموو كارێك‌و لەوانە خزانە ناو ریزەكانی‬ ‫داعش دەتوانێ لە ئەجنداكانی حكوومەتی‬ ‫ئیسالمی ئێران بێ‪.‬‬

‫دەتوانین بە ئاسانی رادە‌و ئاستی ئەو‬ ‫كارتێكردنانەیان تێدا بەدی بكەین‪.‬‬ ‫نموونەیەكی زۆر بەرچاو ئەگەر ئاماژەی‬ ‫پێبدەم دوای رووداوەكانی ‪١١‬ی سپتامبر‌و‬ ‫غروور وسەركەشی‌و فەغری القاعیدە بەو‬ ‫جیهادە سەركەوتووە‪،‬رەوتە ئیسالمییەكانی‬ ‫كردبوو‪.‬‬ ‫شاگەشكە‬ ‫كوردستانیشی‬ ‫هەرچەند بارودۆخی خۆدی كوردستان‌و‬ ‫شەری ناوخۆ‌و گەلێك فاكتەریتر دەور‌و‬ ‫كاریگەریان بوو‪،‬بەاڵم بە بروای من‬ ‫سەرهەڵدانی گرووپی جندالسالم‌و دواتر‬ ‫گەشەكردنیان پەیوەندی راستەوخۆی هەبوو‬ ‫بە چاالكی‌و هەڵسوورانەكانی القاعیدەوە‪.‬‬ ‫تەنانەت بۆ زۆرێك لە ئیسالمییەكانی‬ ‫كوردستان كە رەنگە ئێستا بەشداری‬ ‫حكوومەتی هەرێمیش بن گرتنی وێنەیەك‬ ‫لەگەڵ ئۆسامە بنالدن یان خۆد گێرانەوەی‬ ‫بیرەوەرییەك لەگەڵ ناوبراو شانازییەیەكی‬ ‫گەورە بوو‪.‬من بە باشی لە بیرمە ئەوكات‬ ‫ئەمیری كۆمەڵی ئیسالمی كوردستان لە‬ ‫كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر‬ ‫بە ئاشكرا‌و بە شانازییەوە پیادەكردنی‬ ‫یاساكانی خودا‌و سرینەوەی ئاسەوارەكانی‬ ‫دێموكراسی بە ئەركی شەرعی‌و وەزیفەی‬ ‫دینیی خۆی‌و شوێنكەوتەكانی دەزانی‪.‬‬ ‫بێگوومان ئەو هەڵوێستەی ئەمیری كۆمەڵ‬ ‫ئەگەر لەالیەكەوە دەرەنجامی شەری نێوخۆ‌و‬ ‫دوو ئیدارەیی حكوومەتی هەرێم بوو‪،‬بەاڵم‬ ‫بە رادەیەكی زۆر زیاتر‌و بەهێزتر پشتی بە‬ ‫چاالكی‌و ئەو ترس‌و تۆقاندنە گەرم بوو كە‬ ‫گرووپی تیرۆریستی القاعیدە لە سەراسەری‬ ‫دنیا ئەنجامی دەدا‪.‬بۆیە بەڵێ جێگیر بوون‌و‬ ‫بەدامەزراوەبوونی گرووپێكی وەك داعش‬ ‫دەبێتە هۆی دڵگەرمی‌و پشتئەستووری هێزە‬ ‫ئیسالمیەەكانی كوردستان‪.‬‬ ‫ئایا لە ئێستا دا لە نێوان ئیسالمییەكان‌و‬ ‫داعش دا هیچ پەیوەندییەك هەیە یان‬ ‫نا‪،‬من پێوایە هەرچەند بە رەسمی هیچ‬ ‫پەیوەندییەك نەدركاوە‪،‬بەاڵم بێگوومان‬ ‫پەیوەندی هەیە‪.‬لە یەك دوو ساڵی رابردوودا‬ ‫زیاتر لە ‪ ١٠٠٠‬الوی كورد لە كوردستانەوە‬ ‫بە نێوی جیهاد چوونەتە سووریە كە بەشی‬ ‫هەرزۆریان لە ریزەكانی داعشدا چەكیان‬ ‫هەڵگرتووە‪.‬لە هیچ كەسیش شاراوە نییە‬ ‫كە ئەو الوانە لە مزگەوتەكانی كوردستانەوە‬ ‫گۆش كراون‌و رێگەی جیهاد‌و شەهید‬ ‫بوونیان لە پێناو رەزای خودا دا پێشان‬ ‫دراوە‪.‬بە كورتی ئەگەر پەیوەندییەكی بە‬ ‫ئاشكرای لۆجستی‌و ئینسانیی لە نێوانیاندا‬ ‫نابیندرێ‪،‬بەاڵم هەست‌و عەتف‌و سۆزی‬ ‫ئیسالمییەكان بەرامبەر بەو گرووپە زۆر‬ ‫ئاشكرایە‪.‬‬

‫دواڕۆژ‪ :‬مەترسی (دەوڵەتی ئیسالمی)‬ ‫بۆ سەر هەرێمی كوردستان چییە‪،‬ئایا‬ ‫لەپالن‌و ستراتیژی ئەواندا؛هێرش بۆ سەر‬ ‫هەرێمی كوردستان هەیە؟‬ ‫ئارام مۆدەڕێسی‪ :‬بێ هیچ دوودڵی‌و‬ ‫راراییەك بەڵێ كوردستان لەبەر دەمی‬ ‫ترسناكترین كارەساتخوڵقاندن‌و هێرشی‬ ‫داعشدایە‪.‬كوردستان هەر لە سەرەتاوە‬ ‫ئامانجی هێرش‌و كردەوەی تیرۆریستیی‬ ‫تیرۆریزمی جیهانی بووە كە ئێستا لەو‬ ‫ناوچەیە گرووپی داعش جێبەجێكرای‬ ‫ئەو تیرۆریزمەن‪.‬بەاڵم چەند خاڵێك‬ ‫هەن كە پێویستە وردتر سەرنجیان‬ ‫بدرێتێ‪.‬ئەوەیكە لە ئێستادا شەرێكی‬ ‫بەرەیی‌و راستەوخۆی ئەوتۆ لە نێوان‬ ‫چەكدارانی داعش‌و هێزی پێشمەرگەدا‬ ‫رووی نەداوە‪،‬لەراستیدا ئەو زەمانەت‌و‬ ‫متمانەوەرگرتنە نییە كە هێندێك كەس‌و‬ ‫الیەن زۆر بە ساكاری قەبووڵی دەكەن‌و‬ ‫باسی دەكەن‪.‬بەڵكوو گرووپی داعش‬ ‫خاوەن ستراتیژی‌و زانستی سەربازی‌و‬ ‫ئیدارەكردنی بەرەكانی شەرن‌و لە‬ ‫ئێستادا نە پێویستە‌و نە عاقاڵنەیە‬ ‫بەرەی شەری هێزی پێشمەرگەش‬ ‫بەرووی خۆیاندا بكەنەوە‪،‬چوونكە یەكەم‬ ‫كوردستان بە قەت ناوچە سووننی‬ ‫نشینەكان بۆ چاالكی‌و مانۆری ئەوان‬ ‫لەبار نییە‌و هێزی پێشمەرگەش هەم‬ ‫خاوەن ئەزموون‌و پرچەكە‌و هەمیش‬ ‫خاوەن ئیرادە‌و پشتیوانی بەرینی‬ ‫جەماوەری كوردستان‌و بگرە زۆربەی‬ ‫واڵتانی دونیاشە‪.‬بەاڵم گوومان لە‬ ‫وەدانییە كە داعش لە داهاتوودا ئەگەر‬ ‫بتوانێ سەقامگیر بێ هێرش دەكاتە‬ ‫سەركوردستان‌و هیچ نەبێ گەورەترین‌و‬ ‫قورسترین شەر بە كورد دەفرۆشێ لەو‬ ‫ناوچانەی كە بە ناوچەدابرێندراوەكان‬ ‫ناسراون‪.‬‬ ‫بەاڵم هەرچەند داعش راستەوخۆ‬ ‫شەرێكی چەكداری وەهای تا ئێستا‬ ‫لەگەڵ كورد نەكردووە بەاڵم بە كردەوە‌و‬ ‫بەشێوەی ناراستەوخۆ حكوومەتی‬ ‫هەرێمی كوردستانی تووشی قەیران‌و‬ ‫گرفت كردووە‪.‬ئەگەر چاو لێبكەین ئێستا‬ ‫نزیك بە ملیۆنێك ئینسان ئاوارەی‬ ‫هەرێمی كوردستان بوون كە لەدەست‬ ‫درندەیی داعش‌و ئاگری ئەو شەرە‬ ‫ماڵ‌و حاڵی خۆیان جێ هێشتووە‌و هیچ‬ ‫گەرنتی‌و گوشارێكی یاسایش لە گۆرێ‬ ‫دانییە كە ئایا ئەوانە كەی دەگەرێنەوە‪.‬‬ ‫یان هەر دەگەرێنەوە بۆ شوێنەكانی‬ ‫خۆیان‪.‬؟ئەم دیاردەی كۆچكردنە بۆ‬

‫كوردستان حكوومەتی هەرێمی تووشی‬ ‫گوشارێكی قورسی ئابووری كردووە‪.‬‬ ‫كەڵەكە بوونی نزیك بە ملیۆنێك‬ ‫ئینسان لەو هەرێمە بچوكەدا كە خۆی‬ ‫تووشی قەیرانێكی قووڵی ئابووری‌و‬ ‫كۆمەڵێك كێشەی سیاسی‌و ئیدارییە‬ ‫لەگەڵ حكوومەتی ناوەندی‪،‬ناتوانێ‬ ‫مزگێنیەكی خۆش بێ‪.‬دابینكردنی كەمپ‌و‬ ‫شوێنی نیشتەجێ بوون‪،‬دابینكردنی‬ ‫خزمەتگوزاری‌و تەندروستی‌و كار‌و‬ ‫داهات‪،‬سەرهەڵدان‌و زیادبوونی بێكاری‌و‬ ‫دیاردە كۆمەاڵیەتییەكان‌و زۆر بابەتیتر‬ ‫بێگوومان كارتێكردنی راستەوخۆی هەیە‬ ‫لەسەر ئاسایشی ئابووری‌و كۆمەاڵیەتی‌و‬ ‫سیاسی‌و ئەمنی كوردستان‪.‬بێجگە‬ ‫لەوانە لە كاتێكدا سەرۆكی هەرێم‬ ‫پارلمانی راسپاردووە كە ئامادەكاری‬ ‫بكەن بۆ ئەنجامدانی راپرسی دەربارەی‬ ‫گەراندنەوەی ناوچەدابرێندراوەكان بۆ‬ ‫سەر خاك‌و ئیدارەی كوردستان‪،‬ئەو‬ ‫گۆرانی دیمۆگرافیە دەتوانێ راپرسی‌و‬ ‫دەسەاڵتی كورد تووشی كێشە‌و مەترسی‬ ‫جیددی بكات‪.‬ئەوانە بەشێك لەو قەیران‌و‬ ‫مەترسیانەن كە تەنها بەرنجامی جووڵەی‬ ‫گرووپی تیرۆریستی داعشن لە دەرەوەی‬ ‫سنوورەكانی كوردستان‪.‬بۆیە بە بروای‬ ‫من داعش ئەگەر لە كردەوەیەكی‬ ‫راستەوخۆی سەربازیشدا نەتوانێ ببێتە‬ ‫مەترسی بۆسەر كوردستان‪،‬بەاڵم وەك‬ ‫خەونێكی لە مێژینە كوردستان ئامانجی‬ ‫داگیركردنیان دەبێ‌و بە هۆی هاوسنوور‬ ‫بوونیان‌و هەروەها هەست‌و سۆزی‬ ‫برایانی دینییان(حیزبە ئیسالمییەكان)‬ ‫لە ناوخۆی كوردستان‪،‬دەبێ چاوەروانی‬ ‫كردەوەی خۆكوژی‌و تەقینەوە‌و هەوڵدان‬ ‫بۆ شێواندنی ئارامی‌و ئاسایشی‬ ‫كوردستان بین‪.‬هەروەها داعش دەتوانێ‬ ‫ببێتە مەترسییەكی جیددی بۆسەر‬ ‫بەرژەوەندییەكانی واڵتانی دەرەكی لە‬ ‫ناوخۆی كوردستان‌و بەو جۆرە زیانی‬ ‫ئابووری گەورە بە كوردستان دەگەیەنێ‪.‬‬ ‫لە الیەكیترەوە بە قەناعەتی من هەرچەند‬ ‫ئیسالمییەكانی كوردستان ئەمرۆیان‬ ‫وەك دوێنێی قۆناغی شەری ناوخۆ‌و دوو‬ ‫ئیدارەی حكوومەتی كوردستان گەش‌و‬ ‫ئاڵتوونی نییە‪،‬بەاڵم سەقامگیری‌و بە‬ ‫دەوڵەت بوونی هەرێمی ژێر كۆنترۆڵی‬ ‫داعش‪ ،‬بێگوومان ختووكەی ناخی‬ ‫جیهادخوازی‌و خەونی سەپاندنی یاسا‌و‬ ‫شەریعەتی ئیسالمییان دەدا‌و دەتوانن‬ ‫ببنە «بەردی خڕ» لە دانانی دیواری‬ ‫دەوڵەتی كوردی دا‪.‬‬

‫رێكەوتنی ژێر بەژێر لەگەڵ ئێران لە سووریە‌و‬ ‫عێراق دا‪.‬هەموو ئەوانە پێماندەڵێن كە زۆر‬ ‫ئاسایی‌و لۆژیكیشە كە دەزگا هەواڵگری‌و‬ ‫سیخورییەكانی نەك هەر ئامریكا بەڵكوو‬ ‫واڵتانی ناوچەكەش رەگ‌و ریشەیان لە نێو‬ ‫ئەو گرووپانەدا داكوتاوە‌و بەدڵنیایەوە لە‬ ‫پێناو ئەجندای حكوومەتەكانیان بەكاریان‬ ‫دێنن‪.‬بەكورتی من نامهەوێ وەك چەپێكی‬ ‫تووندرەوە بڵێم ئەو گرووپە تەكفیریانە لە‬ ‫ئەساس‌و رەگەوە دروستكراوی ئامریكا‌و‬ ‫زلهێزەكانن‌و ئەو رووداو‌و پێشهاتانە هەمووی‬ ‫سناریۆی زلهێزەكان‌و نیزامی سەرمایەدارییە‪.‬‬ ‫نا ئەو روانگەیە زۆر ساویلكانە‌و بێ‬ ‫بنەمایە‪،‬بەاڵم گوومان لەوەدانییە كە هەموو‬ ‫ئەو واڵتانەی كە بەرژەوەندیی سیاسی‌و‬ ‫ئابووریان لەو ناوچەیەدایە هەوڵیان داوە‬ ‫كەسانی دەستپەروەردەی خۆیان بخزێنە‬ ‫نێو هەیكەل‌و پێكهاتەی ئەو گرووپانە‌و‬ ‫لەو نێوەشدا گرووپێكی وەك داعش كە‬ ‫تەنها لەسەر ئەساسی بیر‌و هزری سەلەفی‬ ‫كۆمەڵێك موجاهید‌و چەكداری لە زۆربەی‬ ‫نەتەوە‌و واڵتە جیاوازەكانەوە لە دەوری‬ ‫خۆی كۆكردۆتەوە‪،‬دەتوانێ كەلێنی زۆر‬ ‫لەباری بۆ خۆخزاندنە ناوی بەجێ هێشتبێ دواڕۆژ‪ :‬تا چەند پێتان وایە (دەوڵەتی‬ ‫كە من گوومانم نییە زۆرجار ئاراستەی ئیسالمی) كەلەالیەن (داعش)ەوە ڕاگەیاندرا؛‬ ‫كردەوە‌و چاالكییەكانی داعش بە پێی دەتوانێ‌ كاریگەریی لەسەر پارت‌و ڕێكخراوە‬ ‫خواست‌و بەرژەوەندیی خوازراوی هێندێك ئیسالمی سیاسییەكانی كوردستان هەبێ‌؟‬ ‫الیەن‌و زۆر ئامانجدار بەرێوە دەچن‪.‬‬ ‫ئایا هیچ جۆرە پەیوەندییەك لەنێوان ئەواندا‬ ‫هەیە‪،‬یان پێك دێت؟‬ ‫دواڕۆژ‪ :‬ئایا واڵتانی دراوسێ‌‪ ،‬چ ڕۆڵێكیان ئارام مۆدەڕێسی‪ :‬لەو جێیەوە كە رەوتە‬ ‫هەبووە لەسەر سەرهەڵدانی ئەلقاعیدە‌و ئیسالمییەكان لە ئەساسدا هەموویان لە‬ ‫(داعش)؟‬ ‫میانرەوەو بگرە تا تەكفیری‌و جیهادی‪،‬لە‬ ‫هەروەك‬ ‫لەراستیدا‬ ‫مۆدەڕێسی‪:‬‬ ‫ئارام‬ ‫دەسەاڵتدارەوە بگرە تا ئۆپۆزیسۆن بەگشتی‬ ‫باسم‬ ‫پێشووتاندا‬ ‫پرسیارەكەی‬ ‫لەوەاڵمی‬ ‫هەموویان وەچەی یەك دایك‌و باوكەن‌و بە‬ ‫كرد هەموو ئەو واڵت‌و الیەنانەی بەجۆرێك قەولی خۆیان «برای دینین»‪،‬بێگوومان‬ ‫بەرژەوەندییان لە ناوچەكەدایە هەوڵ دەدەن گەشە‌و نوشستی بیر‌و هزری ئیسالمی لە‬ ‫بە هەر شێوەیەك‌و لەهەر رێگایەكەوە بۆیان هەر سووچێكی ئەو گۆی زەوییە كاریگەری‬ ‫دەكرێ كار بكەنە سەر رەوتی رووداوەكان‪ .‬هەیە لەسەر هەموویان كە ئیسالمییەكانی‬ ‫لە نێوەدا بێگوومان واڵتانی دراوسێی كوردستان لەو دیاردەیە بێ بەری نین‪.‬‬ ‫عێراق زۆر بە پەرۆشترن‪.‬عەرەبستانی بەتایبەت كە ئیسالمییەكانی كوردستان‬ ‫سەعوودی‪،‬توركییە‪،‬ئێران‌و‬ ‫سوورییە مێژوویەكی زیندووی بەردەستی خۆمانن‌و‬


‫‪dwaroj.komala@gmail.com‬‬

‫سه‌رنوسه‌ر‪:‬‬

‫رەزا کەعبی‬ ‫بۆ خوێندنه‌وه‌ی دواڕۆژ له‌سه‌ر تۆڕی ئینتێرنێت‬ ‫سه‌ردانی ‪ www.komala.com‬بکه‌ ‌ن‬

‫خەزانی تەمەنی كەڵە هونەرمەندانی سنە‬ ‫لە ماوەی چەند مانگی رابردوو چەندین‬ ‫هونەرمەندی بە توانای شاری سنە كە‬ ‫هەر كامەیان دەیان ساڵ خزمەتیان‬ ‫بە هونەر و مۆسیقای كوردی كردووە‬ ‫ماڵئاواییان لە ژیان كرد و خەسارێكی‬ ‫زۆر لە هونەری كوردی كەوت‪ .‬بە‬ ‫جۆرێك كە دەتوانین بڵێین مانگەكانی‬ ‫رابردوو خەزانی هونەرمەندانی شاری‬ ‫سنە بوو‪.‬‬ ‫كەسانێك وەك مەلەك محەمەد محەمەدی‬ ‫ناسراو بە مەڵێ دۆم گۆرانیبێژ‪ ،‬عەبدواڵ‬ ‫شەریعەتی سۆڕناژەن‪ ،‬بەراتعەلی نورانی‬ ‫ناسراو بە كابەرات دەهۆڵژەنی ناسراو‪،‬‬ ‫عەباس كەمەندی كەڵە هونەرمەند كە بە‬ ‫پیاوی حەوت هۆنەر ناسراوە‪ ،‬عەالدین‬ ‫باباشەهابی گۆرانیبێژ كە لە نەوەكانی‬

‫سەید عەلی ئەسغەر كوردستانییە لە‬ ‫ماوەیەكی كەمدا ماڵئاواییان لە ژیان‬ ‫كردووە‪.‬‬ ‫ئەمانە كەڵە هونەرمەندانێك بوون‬ ‫كە چەندین دەیە لە تەمەنی خۆیان‬ ‫تەرەخان كرد بۆ خزمەت بە مۆسیقا و‬ ‫هونەری كوردی بە تایبەت فولكلۆر‪ .‬بە‬ ‫چاوخشاندنێك بە سەر ژیانی ئەم چەند‬ ‫كەسە ئەو راستیەمان بۆ دەردەكەوێت‬ ‫كە بەشی زۆریان سەرەرای دەستكورتی‬ ‫و هەژاری بەاڵم لە سەر هونەرەكەیان‬ ‫بەردەوام بوون‪ .‬هەر كامەی ئەوان‬ ‫خاوەن شێوازی كاری خۆیە كە دەكرێت‬ ‫بڵێین زۆر شاز و دەگمەنە‪ .‬جێ پەنجەی‬ ‫ئەوان لە هونەر و مۆسیقای كورد بۆ‬ ‫هەمیشە دەمێنێتەوە و یادیان بەرزە‪.‬‬

‫ئەمریكا بەهێزترین سوپای لەجیهاندا هەیە‬

‫بودجەی سااڵنەی سوپای ئێران ‪ 6‬ملیار‌و ‪ 300‬ملیۆن دۆالرە‬ ‫بەپێی توێژینەوەیەکی رۆژنامەوانی لەئەمریكا بۆ‬ ‫دەستنیشانکردنی ‪ 35‬بەهێزترین سوپا لە جیهاندا‪،‬‬ ‫واڵتی ئەمریکا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و دوای ئەو‬ ‫سوپای روسیا و چین بوون‪.‬‬ ‫لە رۆژهەاڵتی ناوەڕاستیشدا سوپای ئیسرائیل پلەی‬ ‫یانزەهەمین و میسر سیانزدەهەم و سوریا بیست‬ ‫و شەشەمین و سعودیە پلەی بیست و پێنجەمی‬ ‫بەدەستهێنا‪.‬‬ ‫گۆڤاری ‹بیزنس ئەنسایدر›ی ئەمریکی پۆڵێنی ‪35‬‬ ‫بەهێزترین سوپای لە جیهاندا باڵوکردەوە و ئەمریکا‬ ‫پلەی یەکەمی بەدەستهێنا ئەمەش بەوەی کە بودجەی‬ ‫تەرخانکراوی سوپای ئەمریکا دەگاتە ‪ 612‬ملیار و‬ ‫‪ 600‬ملیۆن دۆالر کە گەورەترین بودجەی تەرخانکراوە‬ ‫بۆ سوپا لەسەرتاسەری جیهاندا‪ .‬پاشان روسیا بە‬ ‫تەرخانکردنی بودجەی ‪ 76‬ملیار و ‪ 600‬ملیۆن و لە‬ ‫پلەی سێهەم سوپای چین بە بودجەی ‪ 126‬ملیار‬ ‫دۆالر‪ ،‬سوپای هیند پلەی چوارەم بە بودجەی ‪46‬‬ ‫ملیار دۆالر‪ ،‬بەریتانیا بە پلەی پێنجەم بە بودجەی‬ ‫‪ 53‬ملیار و ‪ 600‬ملیۆن دۆالر و فەڕەنسا بە پلەی‬ ‫شەشەم و بە بودجەی ‪ 43‬ملیار دۆالر و ئەڵمانیا بە‬ ‫پلەی حەوتەم و بە بودجەی ‪ 45‬ملیار دۆالر‪.‬‬ ‫لە ریزبەندییەکەی گۆڤاری ناوبراودا سوپای تورکیا‬ ‫پلەی هەشتەمی بەدەستهێنا بە تەرخانکردنی‬ ‫بودجەی ‪ 18‬ملیار و ‪ 185‬ملیۆن دۆالر و کۆریای‬ ‫باشوور پلەی نۆیەم و ژاپۆن پلەی دەیەم‪ .‬هەروەها‬ ‫ئیسرائیل پلەی یانزدە بە بودجەی ‪ 15‬ملیار دۆالر و‬ ‫ئیتاڵیاش پلەی دوانزەهەم‪.‬‬

‫مه‌ریوان‪ :‬ره‌زبه‌ری داهاتوو نۆیه‌مین‬ ‫فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی‬ ‫سه‌رشه‌قام به‌ڕێوه‌ئه‌چێت‬

‫فێستیڤاڵی‬ ‫بانگه‌وازی نۆیه‌مین‬ ‫نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی سه‌رشه‌قام له‬ ‫مه‌ریوان له الیه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‬ ‫فه‌رهه‌نگیی ئه‌و شاره باڵو کرایه‌وه‌و بڕیار‬ ‫وایه به پێی نه‌ریتی سااڵنه مانگی ره‌زبه‌ری‬ ‫داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت‪.‬‬ ‫به پێی بانگه‌وازه‌که فێستیڤاڵه‌که برێتییه‬

‫له دوو به‌شی شانۆی ئێران‌و جیهان‌و‬ ‫هه‌روه‌ها به‌شێ راهێنان که شانۆی ئێران‬ ‫له دوو ئاستی گشتی‌و سونه‌تی به‌ڕێوه‌ی‬ ‫ده‌بات‪.‬‬ ‫هاوکات بڕیاریشه بۆ کێبرکێ ‪18‬به‌رهه‌م‬ ‫وه‌ربگیرێت‌‪ ،‬به‌اڵم به‌شێ سونه‌تی کراوه‌تر‬ ‫ده‌بێت‪ .‬هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش که‬ ‫وه‌ک په‌یامی ئاشتی گه‌الن ئه‌گه‌نه‬ ‫ده‌بیرخانه‌ی فێستیڤاڵه‌که به بێ کێبرکێ‬ ‫رێگه‌یان پێده‌‌درێت‪.‬بانگه‌وازه‌که هۆگرانی‬ ‫به‌شداربوونی له‌ به‌شه جیاوازه‌کانی ئه‌و‬ ‫فێستیڤاڵه ئاگادار کردووه‌ته‌وه تا سه‌ره‌تای‬ ‫خه‌رمانانی داهاتوو به‌رهه‌مه‌کانیان بنێرن‌و‬ ‫تا ‪10‬ی ئه‌و مانگه واڵمیان ده‌درێته‌وه‌و‬ ‫سه‌ره‌تای ره‌زبه‌ر یا پاییزی داهاتووش‬ ‫فێستیڤاڵه‌که به‌ڕێوه‌ ده‌چێت‪.‬‬

‫سوپای میسریش پلەی سیانزەهەم بە بودجەی‬ ‫‪ 4‬ملیار و ‪ 400‬ملیۆن دۆالر‪ ،‬بەرازیل پلەی ‪ 14‬و‬ ‫پاکستان پلەی ‪ 15‬و کەنەدا پلەی ‪ 16‬و تایوان پلەی‬ ‫‪17‬و پۆڵەندا پلەی ‪ 18‬و ئەندەنوسیا پلەی ‪ 19‬و‬ ‫ئوستوراڵیا پلەی ‪ 20‬و ئۆکرانیا پلەی ‪ 21‬و ئێران‬ ‫پلەی ‪ 22‬و بودجەی سااڵنەی ‪ 6‬ملیار و ‪ 300‬ملیۆن‬ ‫دۆالر و ڤێتنام پلەی ‪ 23‬و تایلەند ‪.24‬‬ ‫واڵتی سعودیە لە ریزبەندییەکەدا پلەی ‪25‬ی هەیە‬ ‫بە بودجەی ‪ 56‬ملیار و ‪ 725‬ملیۆن دۆالر و سوریا‬ ‫پلەی ‪ 26‬و سویسرا پلەی ‪ 27‬و ئیسپانیا پلەی ‪28‬‬ ‫و سوید پلەی ‪ 29‬و چیک پلەی ‪ .30‬واڵتی جەزائیر‬ ‫پلەی ‪ 31‬بە بودجەی ‪ 10‬ملیار و ‪ 570‬ملیۆن دۆالر‬ ‫و هیند پلەی ‪ 32‬و مەکسیک پلەی ‪ 33‬و بەلجیکا‬ ‫پلەی ‪ 34‬و لە پلەی ‪ 35‬و کۆتایدا سوپای کۆریای‬ ‫باکوور بە بودجەی ‪ 7‬ملیار و ‪ 500‬ملیۆن دۆالر‪،‬‬ ‫ناوی هاتبوو‪.‬‬ ‫بۆ ئەم ریزبەندییە گۆڤاری ناوبراو پشتی بە سایتی‬ ‫بەناوبانگی جیهانی ‹گلۆبال فایر باور ئەندیکس›‬ ‫بەستبوو کە زیاد لە ‪ 50‬پسپۆڕ لەو بوارەدا کاری‬ ‫لەسەر دەکات و بۆ دیاریکردنی هێزی سوپاکان بە‬ ‫تەنها رەچاوی بودجەی تەرخانکراوی سااڵنە ناکرێت‬ ‫بەڵکو رەچاوی هێزی ئەتۆمیی و هێزی مرۆیی‬ ‫راهێنراو و ژمارەی فڕۆکەی جەنگیی و چەندین داتای‬ ‫گرنگی دیکە دەکرێت‪.‬‬ ‫ئەوەی جێی سەرنجە لە ریزبەندیی سایتی ‹گلۆبال‬ ‫فایر باور ئەندیکس› کە بۆ بەهێزترین سوپای ‪106‬‬ ‫واڵت ئەنجامدرا بوو‪ ،‬سوپای عێراق لە پلەی ‪68‬دا‬ ‫بوو‪.‬‬

‫لە پەراوێزی‬ ‫مۆندیالدا‬ ‫‌‬ ‫فیروز مامۆیی‬ ‫مۆندیالی ‪2014‬ی برێزیل پاش سەركەوتنی‬ ‫ئاڵمان بە سەر ئارژانتین كۆتایی پێهات و‬ ‫ئاڵمانیەكان توانیان بۆ جاری چوارەم میداڵیای‬ ‫مۆندیالەكە لەسەر سەریان بسووڕێنن‪.‬‬ ‫یاریەكانی ئەم مۆندیالە بڕێ جار دەبووە هۆی‬ ‫بڕینی بڕست و هەناسەی هەڵبژاردەی واڵتان و‬ ‫رشتنی فرمێسكی چاوی شارۆمەندانیان و لە‬ ‫هەندێ یاریشدا دەبووە هۆی بزەی پێكەنین‬ ‫لە سەر لێویان و گەشانەوەی بیبیلكەی‬ ‫چاوەكانیان‪.‬‬ ‫ئەم هەموو هەست و سۆزە رەنگاڵەیە كە‬ ‫وەرزش و لە سەرەوەی هەموویانەوە یارییەكانی‬ ‫مۆندیال (جامی جیهانی) بە خۆیەوە تەرخانی‬ ‫دەكات‪ ،‬دەرخەری ئەو راستیەیە كە ئامرازەكان‬ ‫و كەرەستە جیاجیاكان نموونەیەكی زۆر‬ ‫مەزنیشیان مۆندیال كە وەكوو گرنگترین و سەرنج‬ ‫راكیشترین بۆنەی وەرزشی ناوی لێ دەبرێت‪،‬‬ ‫ببێتە هۆی ئەوەیكە گلۆبالیزەیشنی هەست و‬ ‫سۆزەكان سنوور و رەگەز وهتد‪ ...‬ببەزێنێت و‬ ‫لە هەموو كون و كوژبنێكی جیهاندا زۆر كەس‬ ‫خەم و شادی و خۆشی و ناخۆشیەكانی خۆیان‬ ‫بەیەكەوە گرێ بدەن و بە خەمی یەك خەم‬ ‫بخۆن و بە پێکەنینی یەكتریش گەشاوە ببنەوە‪.‬‬ ‫ئەگەر چاوێك بە مێژوودا بخشێنین بۆمان‬ ‫دەردەكەوێت زۆربەی هەرەزۆری بۆنە و‬ ‫رێوڕەسم و ناوەندە نێودەوڵەتیەكان لە‬ ‫سەردەمێكدا دروست كراون كە شەڕ و ئاژاوە‬ ‫و رەكەبەرایەتی لەسەر خۆسەپاندن بەسەر‬ ‫یەكتردا باڵی بەسەر دونیادا كێشابوو‪ .‬بۆ نموونە‬ ‫رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان پاش كۆتایی‬ ‫شەڕی جیهانی دووهەم و بە مەبەستی تەبایی‬ ‫و یەك گوتاریی و یەك هەڵوێستی كۆمەڵگای‬ ‫نێودەوڵەتی سازكرا و مۆندیالیش پاش شەڕی‬ ‫جیهانی یەكەم و هەر بە مەبەستێكی نزیك لەو‬ ‫چەشنە بناغەكەی داڕێژرا‪.‬‬ ‫گەرچی ئاقاری رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان بە‬ ‫الرێدا چوو و تا رادەیەكی زۆر تایبەتمەندیەكی‬ ‫تەشریفاتی بەخۆیەوە بینی و وەرزش و‬ ‫بەتایبەت مۆندیالیش بووە سەرچاوەیەكی‬ ‫بازرگانی و زۆر جاریش تێكەڵ بە تاكتیك و‬ ‫ستراتیژیە سیاسیەكان كراوە‪ ،‬بەاڵم لە هەمان‬ ‫كاتدا دەكرێ وەكوو كۆڵەكەیەك بۆ سڕینەوەی‬ ‫قین و رەكەبەرایەتی و چاندنی تۆوی ئاشتی و‬ ‫شادی و تەبایی كەڵكی لێ وەربگیردرێت‪.‬‬ ‫ئەوەیكە وەرزش‪ ،‬موسیقی‪ ،‬ئەدەبیات و‬ ‫هتد‪ ...‬تا چ رادەیەك دەتوانێت یارمەتیدەری‬ ‫پێشەوەچوونی ئاشتی و پێكەوە ژیان‬ ‫و تەریكخستنەوەی داب و نەریتە سەدە‬ ‫ناوەڕاستیەكان بێت و دەریایەك لە جیهانیی‬ ‫بوونەوەی هەست و سۆزەكان بخولقێنێت و‬ ‫بەرەی كەلتوورە ئینسانیەكان بەهێزتر بكات‪،‬‬ ‫بەستراوەتەوە بە تێگەیشتن و رووناكبیریی‬ ‫مرۆڤەكانەوە‪ ،‬كە چلۆن لەگەڵ ئەم چەشنە‬ ‫بابەتانە كە هزرێكی ئاشتیخوازانە لە سەردەمی‬ ‫چەقبەستنی بیرۆكەكاندا دروستی كردووە لە‬ ‫سەردەمی تەكنۆلۆژیا و گشتگیر بوونەوەی‬ ‫هەستە مرۆییەكان دەتوانێ رێچكەیەكی جوان‬ ‫و مرۆیی بگرێتە پێش و ئەو دەسكەوتانەی‬ ‫كە گلۆبالیزەیشن لە سەردەمی مۆدڕنیتە بە‬ ‫دەستی هێناوە و زۆرجاریش نەیارانی دۆستی‬ ‫و ئاشتی و تەبایی مرۆڤەكان هەوڵ بۆ بەالڕێدا‬ ‫بردن و دروست كردنی رەق و بێزاریی لە‬ ‫نێوانیاندا دەدەن‪ ،‬وێڕای دەربڕینی خۆشی و‬ ‫ناخۆشیەكانمان لە نیهایەتدا الیەنی ئاشتیخوازانە‬ ‫و تەندروستی پارێزی وەرزش لەبەرچاو بگرین و‬ ‫لە هەموو ئەو بابەتانەی كە هەوڵ بۆ لەنێوبردنی‬ ‫هاوسۆزی و تەبایی نێوان مرۆڤەكان دەدات‪ ،‬خۆ‬ ‫بەدوور بگرێن و الیەنە پۆزتیڤەكانی ئەو زنجیرە‬ ‫گشتگیرە مرۆییە بەهێزتر و پتەوتر بكرێنەوە‪.‬‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.