Page 9

‫�ک ۆ��مە ڵ��گە‬

‫‪12‬‬

‫‪zamenpress@gmail.com‬‬ ‫ژمارە (‪ )18‬سێشەممە ‪2019/5/14‬‬

‫هیچ یاسایه‌ك نایانگرێته‌وه‌‬

‫ماڵپه‌ڕو په‌یجی ناسنامە نادیار‪ ..‬سەنگەرێکی نادیارو ترسناک‬ ‫سامان عومه‌ر‬ ‫له‌پاڵ كۆمه‌ڵێك په‌یج‌و ماڵپه‌ڕی‬ ‫ناسراو‪ ،‬ده‌یان په‌یج‌و ماڵپه‌ڕی تری‬ ‫ده‌مامكدار بازاڕی سۆشیاڵ میدیایان‬ ‫گه‌رمكردوو‌ه ل ‌ه هه‌رێمی كوردستان‪،‬‬ ‫ئه‌و په‌یج‌و ماڵپه‌ڕ‌ه سێبه‌ران ‌ه بێ ئه‌وه‌ی‬ ‫سانسۆریان له‌سه‌ر بێ زۆرجار له‌كاتی‬ ‫قوڵبوونه‌وه‌ی ملمالنێ سیاسییه‌كاندا‬ ‫بازاڕیان گه‌رمتر ده‌بێ‪.‬‬ ‫په‌یج‌و ماڵپه‌ڕ‌ه سێبه‌ره‌كان بێده‌نگن‬ ‫تا ئه‌و كاته‌ی شه‌قامی سیاسی هه‌رێم‬ ‫ل ‌ه متبووندایه‌‪ ،‬هه‌ر له‌گه‌ڵ ڕووداوێكی‬ ‫سیاسی‌و ده‌ستپێكی بانگه‌شه‌ی‬ ‫هه‌ڵبژاردن یاخود بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت‬ ‫دێتە ئاراوە‪ ،‬ئیتر رۆژ دەبێتە رۆژی‬ ‫ئه‌و په‌یجانه‪ .‬زۆرێك له‌و په‌یجان ‌ه‬ ‫وێنه‌و ڤیدیۆو وشه‌ی ته‌خوین ده‌كه‌ن‬ ‫به‌یه‌كه‌مین هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕیچ‌و‬ ‫ئه‌كتیڤی خۆیان‪.‬‬ ‫به‌شێك له‌و په‌یجان ‌ه پێشتر الیه‌نداری‬ ‫خۆیان یه‌كالیی كردووه‌ته‌و‌ه ك ‌ه بۆ‬ ‫الیه‌نێكی سیاسی كارده‌كه‌ن‪ ،‬ئه‌ویش‬ ‫له‌ڕێی باڵوكردنه‌وه‌ی جۆری پۆست‌و‬ ‫ئاڕاست ‌ه سیاسیه‌كه‌یان ده‌ناسرێنه‌وه‌‪.‬‬ ‫له‌تازه‌ترین پێشهاتدا كه‌یسه‌كه‌ی‬ ‫جواڵنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێیه‌‪ ،‬ك ‌ه ده‌زگای‬ ‫ئاسایش ئه‌و حزبه‌ی تۆمه‌تباركرد‬ ‫به‌وه‌ی په‌یجی سێب ‌هر‌و ساخته‌ی بۆ‬ ‫ملمالنێی ناوخۆیی حزب‌و ده‌ره‌وه‌ی‬ ‫حزب به‌كارهێناوه‌‌و دانپێدانانی چه‌ند‬ ‫ئه‌دمینێكی ئه‌و په‌یجانه‌شی باڵوكرده‌وه‌‪،‬‬ ‫به‌اڵم جواڵنه‌وه‌کە ئەمە ب ‌ه “سیناریۆی‬ ‫دەسەاڵت” ناودەبات‪.‬‬ ‫یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی ك ‌ه له‌الیه‌ن‬ ‫ماڵپه‌ڕو په‌یجێكی ساخته‌و‌ه به‌ر لێشاوی‬ ‫ته‌خوین‌و وشه‌ی نه‌شیاو كه‌وتووه‌‪،‬‬ ‫نیاز سه‌عیدی نووسه‌ره‌‪ ،‬ك ‌ه ماوه‌یه‌ك‬

‫یاسایەک نییە کاری‬ ‫پێ بکەین بۆ سانسۆر‬ ‫یان داخستنی پەیجی‬ ‫سێبەر‬

‫به‌ر له‌ئێستا په‌یج‌و ماڵپه‌ڕێك به‌ناوی‬ ‫(ڕۆژنامه‌نێت) تۆمه‌تی جاسووسی‌و‬ ‫پاراستنی پارتی خستبوو‌ه پاڵ‌‪ .‬ئەو‬ ‫ئیستا سكااڵی تۆماركردووه‌‪.‬‬ ‫نیاز دەڵێت بەهۆی ئەوەی پێشتر‬ ‫رەخنەی لە شاسوار عەبدولواحید‬ ‫گرتبوو‪ ،‬ئه‌و په‌یج ‌ه سوکایەتی‬ ‫پێکردووە‌و ناوی زڕاندووه‌‪ .‬ئەو بۆ‬ ‫“زه‌مه‌ن” وتی‪“ :‬خاوه‌ندارییه‌تی ئه‌و‬ ‫ماڵپه‌ڕو په‌یجه‌م دۆزیوه‌ته‌وه‌و ب ‌ه‬ ‫به‌ڵگه‌و‌ه بۆم ده‌ركه‌وتوو‌ه كه‌سێكی زۆر‬ ‫نزیكی سه‌ر ب ‌ه شاسوار عه‌بدولواحید‬ ‫سه‌رۆكی جواڵنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ‪-‬یه‌‪،‬‬ ‫چونك ‌ه ل ‌ه ڕابردوودا ڕه‌خنه‌م ب ‌ه زمانی‬ ‫گوڵ ل ‌ه شاسوار گرتووه‌‪ ،‬بۆی ‌ه ئه‌مه‌یان‬

‫وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك دژم به‌كارهێناوه‌‪،‬‬ ‫له‌به‌رئه‌و‌ه سكااڵم تۆماركردووه‌و‬ ‫به‌ڵگه‌كانم ڕاده‌ستی دادگا كردووه”‪.‬‬ ‫سه‌رده‌مێك وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری‬ ‫هانی په‌یجه‌كانیدا بۆ خۆتۆماركردن‬ ‫تا له‌و ڕێگه‌یه‌و‌ه ڕێ ل ‌ه ساخته‌كاری‌و‬ ‫ناوزڕاندن بگرن‪ ،‬به‌اڵم پرۆسه‌ك ‌ه‬ ‫ئامانجی خۆی نه‌پێكا‪ .‬گرفته‌ك ‌ه‬ ‫ئه‌وه‌ی ‌ه ك ‌ه ناتوانرێت به‌ئاسانی به‌ر ب ‌ه‬ ‫په‌یج‌و ئه‌كاونت ‌ه سێبه‌ره‌كان بگیرێت‌و‬ ‫سانسۆریان بخرێت ‌ه سه‌ر‪.‬‬ ‫فه‌یسبوك كارمه‌ندی كوردی‬ ‫هه‌یه‌‪ ،‬بۆی ‌ه یه‌كێك له‌و ڕێگایانه‌ی‬ ‫ك ‌ه كۆمپانیاك ‌ه تاڕاده‌یه‌كی باش‬ ‫خستویه‌تییه‌ به‌رده‌ست به‌كارهێنه‌رانی‬

‫له‌و كاته‌ی ك ‌ه ‌سوكایه‌تیان پێكرا‪،‬‬ ‫سكااڵ تۆماركردنه‌‪.‬‬ ‫ئاكام عه‌زیز شاره‌زای بواری ‪ IT‬و‬ ‫مامۆستای زانكۆ روونیكرده‌وه‌‪ :‬سكااڵی‬ ‫یاسایی هه‌ر له‌ڕێی فه‌یسبووكه‌و‌ه تۆمار‬ ‫ده‌كرێت‌و به‌ڵگه‌كان ئه‌گه‌ر ب ‌ه كوردیش‬ ‫بێ ئاڕاسته‌ی تیمی فه‌یسبووك بكرێن‪،‬‬ ‫له‌و كاته‌دا په‌یج‌و ئه‌كاونت ‌ه سێبه‌ره‌ك ‌ه‬ ‫سزا ده‌درێت ب ‌ه داخستن یان سڕینه‌وه‌ی‬ ‫پۆسته‌كه‌‪ ،‬ئه‌ویش به‌پێی جۆری‬ ‫سوكایه‌تییه‌ك ‌ه فه‌یسبووك بڕیار ده‌دات‪.‬‬ ‫ئاكام عه‌زیز‪ ،‬بۆ حكومه‌ت و الیه‌ن ‌ه‬ ‫په‌یوه‌ندیداره‌كانی ب ‌ه “قورس” ده‌زانێ ك ‌ه‬ ‫بتوانن ئه‌و په‌یجانه‌ی ئه‌و كاران ‌ه ده‌كه‌ن‬ ‫ڕایان بگرن‪ ،‬به‌اڵم ده‌كرێت له‌الیه‌ن‬

‫تیمی شاره‌زای ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی‬ ‫حكومه‌تەوە ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌پشتی‬ ‫په‌یجه‌كانه‌و‌ه سوكایه‌تی ده‌كه‌ن له‌ڕێی‬ ‫هاكه‌وه‌ بدۆزرێنه‌وه‌و سزا بدرێن‪.‬‬ ‫پێده‌چێ ئه‌م بۆشایی ‌ه ك ‌ه ل ‌ه‬ ‫غیابی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌یه‌‪،‬‬ ‫هۆكارێكبێ بۆ بێ منه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی‬ ‫ك ‌ه ئه‌و كاران ‌ه ده‌كه‌ن له‌پشتی‬ ‫الپتۆپێكه‌وه ئەوەی پێیانخۆشبێ‬ ‫بیکەن هەر لە سوکایەتیکردن و تۆمەت‬ ‫هەڵبەستنەوە تا ناوزڕاندن و دەستبردن‬ ‫بۆ شەرەف و کەسایەتی ئەوانەی‬ ‫نەیاریانن‌‪.‬‬ ‫هه‌رچه‌ند‌ه ساڵی ‪ ٢٠٠٨‬په‌رله‌مانی‬ ‫كوردستان یاسای ژمار‌ه ‪٦‬ی‬

‫قه‌ده‌غه‌كردن‌و خراپ به‌كارهێنانی‬ ‫هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی ده‌ركرد‪،‬‬ ‫به‌اڵم پێده‌چێ تۆڕی ئه‌و یاسای ‌ه‬ ‫بۆ حاڵه‌تێك ده‌ستبدات‌و به‌ئاسانی‬ ‫كه‌سانێك بگرێت ك ‌ه ڕووی ڕاسته‌قینه‌و‬ ‫ناونیشان‌و شوێنیان ئاشكراو دیاربێ‬ ‫ك ‌ه هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن خراپ‬ ‫به‌كارده‌هێنن‪.‬‬ ‫ئێستا په‌رله‌مانی كوردستان‌و‬ ‫وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن کە‬ ‫دوو الیەنی تایبەتمەندن بەم بوارە‪،‬‬ ‫توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و داخستن‬ ‫یان سانسۆركردنی ئه‌و په‌یجانه‌یان‬ ‫نییه‌‪ .‬چونکە ئەو یاسایەی ساڵی‬ ‫‪ ٢٠٠٨‬دەرکراوە‪ ،‬رێکارێکی تۆکمەو‬ ‫سەردەمییانەی تێدا نییە بۆ فراوانبوونی‬ ‫تۆڕە کۆمەاڵیەتییەکان‪.‬‬ ‫سیپان ئامێدی‪ ،‬ئەندامی لیژنه‌ی‬ ‫گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن ل ‌ه په‌رله‌مانی‬ ‫كوردستان‪ ،‬باس له‌وه‌ده‌كات تائێستا‬ ‫بیریان ل ‌ه پڕۆژه‌یه‌ك بۆ كۆتوبه‌ندكردنی‬ ‫په‌یج ‌ه سێبه‌رو ساخته‌كان نه‌كردووه‌‪،‬‬ ‫“چونك ‌ه ئه‌و‌ه وه‌ك ماڵپه‌ڕو مه‌وقیعێك‬ ‫نییه‌ تا خاوه‌نه‌كه‌ی دیاربێ‌و سانسۆری‬ ‫بخرێته‌سه‌ر تا ئەگەر لەکاتی‬ ‫یاساشکێنیدا دابخرێن”‪.‬‬ ‫ئومێد محه‌مه‌د‪ ،‬وته‌بێژی وه‌زاره‌تی‬ ‫هه‌مان‬ ‫گه‌یاندنیش‬ ‫گواستنه‌وه‌و‬ ‫بۆچوونی سیپانی هه‌ی ‌ه بۆ “زەمه‌ن”‬ ‫وتی‪“ :‬له‌ڕاستیدا یاساغكردنی ئه‌و‬ ‫هه‌موو په‌یج ‌ه له‌ سۆشیاڵ میدیا قورسه‌و‬ ‫ئاسان نییه‌‪ ،‬به‌اڵم ئه‌گه‌ر دادگا بڕیار‬ ‫بدات‌و یاسای بۆ ده‌ربچێ‪ ،‬وه‌زاره‌تی‬ ‫گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنیش ملكه‌چی‬ ‫بڕیاره‌ك ‌ه ده‌بێ”‪ .‬له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دان‬ ‫به‌وه‌دا ده‌نێ ل ‌ه هه‌موو حاڵه‌تێكدا ل ‌ه‬ ‫توانایاندا نیی ‌ه سانسۆرو كۆنتڕۆڵی ئه‌و‬ ‫لێشاو‌ه ل ‌ه په‌یج‌و ئه‌كاونت ‌ه ساخته‌و‬ ‫سێبه‌ران ‌ه بكه‌ن‪.‬‬

‫نرخی هەر ماتۆڕێک‪ ٢٥٠‬دۆالر تا ‪ 4‬هەزار دۆالرە‬

‫ماتۆڕ‪ ...‬بەقاچاغ دێت و بە ئاشکرا پان دەکرێتەوە‬

‫سه‌رچین ساڵح‬ ‫لە شاری هەڵەبجە پیاوێک بەناوی‬ ‫سەروەت کەمال‪ ،‬دوای ئەوەی برایەکی‬ ‫بەهۆی ماتۆڕسوارییەوە سێ جار برینداربوو‬ ‫و کەوتە نەخۆشخانە‪ ،‬بڕیاریدا بە دەستی‬ ‫خۆی ماتۆڕەکەی ببات تەسلیمی پۆلیسی‬ ‫هاتوچۆی بکات‪ .‬سەروەت دەڵێت‪ :‬بەهۆی‬ ‫ئەو برایەوە‪ ،‬خۆی و خزمانی کەوتبوونە‬ ‫زەحمەتێکی زۆرەوە بۆیە بڕیاریدا کۆتایی‬ ‫بەو زەحمەتانە بهێنێ و ماتۆڕی براکەی‬ ‫بداتە دەست پۆلیس‪.‬‬ ‫براکەی سه‌روه‌ت‪ ،‬بێجگە لە مەترسی‬ ‫بۆ سەر گیانی خۆی‪ ،‬لەو رووداوانەدا‬ ‫زیاتر ل ‌ه دوو هه‌زار دۆالری بە فیڕۆ چووە‪،‬‬ ‫کە ئەمەش بڕێکی زۆرە بۆ خێزانێک کە‬ ‫مانگانە داهاتێکی سنوورداریان هەیە‪.‬‬ ‫دواجار ماتۆڕ‌ى براکەی سەروەت لەگەڵ‬ ‫دەیان ماتۆڕی تر لەالیەن پۆلیسى‬ ‫هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه‌وە پانکرانەوەو بۆ‬ ‫هەمیشە لەناوبران‪.‬‬

‫به‌هۆى هاوسنوورى له‌گه‌ڵ ئێران‬ ‫ماتۆڕى قاچاخ ئاسانتر ده‌گات ‌ه هه‌ڵه‌بجه‌و‬ ‫لەوێشەوە بۆ شارەکانی تری هەرێم‪،‬‬ ‫به‌رده‌وام مه‌فره‌زه‌كانى پۆلیس ل ‌ه كه‌میندان‬ ‫بۆ ماتۆڕسواره‌كان به‌اڵم به‌وه‌ش ده‌رقه‌تى‬ ‫دیارده‌ك ‌ه نایه‌ن چونکە ژمارەیەکی زۆر کە‬ ‫هیشتا ئامار لە بەردەستدا نییە‪ ،‬ماتۆڕ‬ ‫هێنراونەتە هەرێمی کوردستانەوە‪ .‬بەشی‬ ‫زۆریان بە قاچاخ هێنراون‪.‬‬ ‫له‌ساڵى ‪٢٠١٢‬وە تۆماركردن‌و‬ ‫هاورده‌كردنى ماتۆڕسكیل له‌الیه‌ن‬ ‫حكومه‌ته‌و‌ه قه‌ده‌غ ‌ه كراوه‌‪ ،‬هه‌ر‬ ‫ماتۆڕێك بكه‌وێت ‌ه بۆسه‌ى پۆلیسى‬ ‫هاتوچۆو‌ه ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێ و‬ ‫پان ده‌كرێنه‌وه‌‪ .‬ئه‌م مامه‌ڵه‌كردنە له‌گه‌ڵ‬ ‫ماتۆڕسكیلدا زیانێكى ئابوورى گه‌وره‌ى به‌‬ ‫بەشیک لە هاواڵتیانی هه‌رێم گەیاندووە‪.‬‬ ‫ئه‌و ماتۆڕسكیالنه‌ی ده‌هێنرێن ‌ه هه‌رێمی‬ ‫كوردستانه‌و‌ه ب ‌ه نایاسایی‌و به‌شێوه‌ی‬ ‫پارچه‌ی نه‌به‌ستراون و زۆرینه‌شی له‌‬ ‫ناوه‌ڕاست‌و خوارووی عێراق‌و ئێرانه‌وه‌‬

‫لە ساڵی ‪٢٠١٢‬‬ ‫هاوردەکردنی‬ ‫ماتۆڕسکیل بۆ‬ ‫هەرێمی کوردستان‬ ‫قەدەغە کراوە‬

‫ده‌هێنرێن‪ ،‬نرخی ماتۆرسكیلیش به‌پێی‬ ‫جۆرو كوالێتیه‌كه‌ی ل ‌ه نێوان ‪ ٢٥٠‬دۆالر‬ ‫چوار هەزار دۆالر (چل وەرەقە) دایه‌‪.‬‬ ‫عه‌مید حه‌سه‌ن عه‌بدوڵاڵ‪ ،‬به‌ڕێوه‌به‌رى‬ ‫گشتى پۆلیسى هاتوچۆى هه‌ڵه‌بج ‌ه به‌‬ ‫“زه‌مه‌ن”ى وت‪“ :‬ئه‌و ماتۆڕسكیالنه‌ى پان‬ ‫ده‌كرێنه‌و‌ه به‌نایاسایى دێن ‌ه هه‌رێمه‌وه‌و‬ ‫هیچ مه‌رجێكى سه‌المه‌تی‌و یاساییان‬ ‫تێدانیه‌‪ .‬دەبێ بڵێین ئێستا ماتۆڕ به‌لێشاو‬ ‫هاورده دەکرێن به‌شێوه‌ى قاچاخ‌‪ ،‬ئەمەش‬ ‫وایکردووە بە نرخێک هه‌رزان بفرۆشرێ‬ ‫هەربۆی ‌ە شاره‌كان پڕبوون ل ‌ه ماتۆڕ”‪.‬‬ ‫ئه‌و ماتۆڕسكیالنه‌ى ده‌ستیان‬ ‫به‌سه‌ردا ده‌گیرێت دوو جۆرن به‌شێكیان‬ ‫ئه‌وانەن هیچ پێشینه‌یه‌كیان نییه‌‪،‬‬ ‫به‌شێكى تریان ئه‌وانه‌ن ك ‌ه به‌بێ‬ ‫مۆڵه‌ت به‌كارده‌هێنرێن‌و شۆفێره‌كه‌ى‬ ‫له‌خوار ته‌مه‌نى ‪ ١٨‬سااڵنەوەیە‪ .‬ته‌نیا‬ ‫ل ‌ه هه‌ڵه‌بج ‌ه لە هەموو مەفرەزەیەکی‬ ‫پۆلیسی هاتوچۆدا‪ ،‬دەست بەسەر‬ ‫نزیكه‌ى ‪ ١٠‬ماتۆڕدا ده‌گیرێت‪.‬‬

‫به‌پێى قسه‌ى هاتوچۆى هه‌رێم بێت‬ ‫ئه‌و ماتۆڕسكیالى ل ‌ه ده‌ستى هاواڵتیاندا‬ ‫به‌شی زۆریان بێ ئه‌وەلیاتن‌و به‌شێوه‌ى‬ ‫قاچاخ هاورده‌كراون‪ ،‬بۆی ‌ه دواى گرتنیان‬ ‫یه‌كسه‌ر پان ده‌كرێنه‌وه‌‪.‬‬ ‫ئه‌سعه‌د مه‌الكه‌ریم‪ ،‬وته‌بێژى‬ ‫پۆلیسی گشتی هاتوچۆى هه‌رێم لەگەڵ‬ ‫جەختکردنەوە لە زۆری رووداوەکان‬ ‫بەهۆی ماتۆڕەوە‪ ،‬بۆ زه‌مه‌ن رایگەیاند‪:‬‬ ‫حەوت ساڵە هاوردنی ماتۆڕسکیل‬ ‫قەدەغە کراوە‪ ،‬هەر ماتۆڕێک لەم حەوت‬ ‫ساڵەدا هێنرابێ بە قاچاخ هێنراوە‪ ،‬بۆیە‬ ‫پۆلیس دەتوانێ دەستیان بەسەردا‬ ‫بگرێ و بێ هیچ چاوپۆشییەک پانیان‬ ‫بکاتەوە‪.‬‬ ‫ئاماری نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێمی‬ ‫کوردستان نیشانیداوە ‪٪٢٠‬ی ئەو‬ ‫بریندارانەی بەهۆی رووداوەکانی‬ ‫هاتوچۆوە گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکان‪،‬‬ ‫بەهۆی ماتۆڕسكیلەوە بوون‪.‬‬ ‫هەروەها فاخر هه‌ركى‪ ،‬وته‌بێژى‬

‫بەڕێوەبەرایەتی ته‌ندروستى هه‌ولێر‪ ،‬لە‬ ‫لێدوانێکدا ب ‌ه “زه‌مه‌ن”ى راگەیاند‪ :‬لە‬ ‫پارێزگای هەولێر ‪٪٣٠‬ی ئه‌و كه‌سانه‌ى‬ ‫به‌هۆى ڕووداوى هاتوچۆو‌ه به‌سه‌ختى‬ ‫بریندارده‌بن‪ ،‬سه‌رنشین یان شۆفێرى‬ ‫ماتۆڕن‪ .‬هەروەها زۆرترین حاڵه‌ته‌كانى‬ ‫گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆى ڕووداوەکانى‬ ‫هاتوچۆ دیسا ‌ن ئه‌وانەن ك ‌ه سه‌رنشین‌و‬ ‫شۆفێرى ماتۆڕن”‪.‬‬ ‫به‌پێى ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‬ ‫گشتی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستاندا‬ ‫ده‌ركه‌وتوو‌ه ل ‌ه ساڵی ‪ ٢٠١٦‬تا مانگی‬ ‫حوزه‌یرانی ‪ ،٢٠١٨‬لە هه‌موو دوو رۆژێكدا‪،‬‬ ‫چوار كه‌س به‌رووداوی هاتوچۆ گیانیان‬ ‫له ‌ده‌ستداوه‌و مانگان ‌ه ‪ ٦٩٢‬كه‌س‬ ‫برینداربوون‪ .‬ماتۆڕسوارەکان بەشێکی‬ ‫گەورەی ئەم ئامارەیان گرتووە بەاڵم‬ ‫جیاکارییەکی تەواو بۆ قوربانییەکان‬ ‫نەکراوە کە بە چ هۆکارێک و لە کام‬ ‫ئوتۆمبیل و هۆکاری گواستنەوەدا‬ ‫گیانیان لە دەستداوە یان بریندار بوون‪.‬‬

Profile for zamanpress.magazin

18  

18  

Advertisement