Page 7

‫د�‬ ‫پ��ەروەردە و خ��وێ��� ن� ن‬

‫‪14‬‬

‫‪zamenpress@gmail.com‬‬ ‫ژمارە (‪ )18‬سێشەممە ‪2019/5/14‬‬

‫ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان‪:‬‬

‫حەوت هەزار بەڕێوەبەری حیزبی هەیە‬ ‫بێجگە لە ‪ 14‬هەزار یاریدەدەری حیزبیی‬ ‫کە هیچیان لەسەر بنەمای لێهاتوویی دانەنراون‬ ‫مه‌ریوان سه‌الح حیلمی‬

‫چیم به‬ ‫خوێندكاره‌كانم وت؟‬ ‫ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌و‌ه بۆ مێژوو‪ ،‬پێش زاڵبوونی‬ ‫كلتوری تورك‌و فارس‌و عه‌ره‌ب‪ ،‬ئه‌وا له‌و‌ه تێده‌گه‌ین‬ ‫ژنی كورد رۆڵی سه‌ره‌كی بینیو‌ه ل ‌ه هه‌موو كای ‌ه‬ ‫كۆمه‌اڵیه‌تیه‌كاندا‪ ،‬ژن هه‌میش ‌ه به‌ستراوه‌ته‌و‌ه‬ ‫به‌ژیانه‌و‌ه تا ئه‌و كاته‌ی ك ‌ه ده‌ڵێن سروشت‬ ‫نوێبوونه‌وه‌ی ل ‌ه ژنه‌و‌ه وه‌رگرتووه‌و مانگ‌و ساڵیش‬ ‫هه‌ر ل ‌ه سروشتی ژنه‌وه‌ بۆ یه‌كه‌مجار داهێنراون‪.‬‬ ‫مێجه‌رسۆنیش ل ‌ه كتێبی (گه‌شتێك بۆ‬ ‫میسۆپۆتامیاو كوردستان له‌به‌رگێكی نادیاردا) ل ‌ه‬ ‫ساڵی ‪١٩٠٩‬ك ‌ه ل ‌ه شاره‌كانی باکووری كوردستان‬ ‫و ناوه‌ڕاست (هه‌رێمی كوردستانی ئێستا) بووه‌‪،‬‬ ‫به‌تایبه‌تی ل ‌ه سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه‌‪ ،‬دۆخی ژنی كوردی‬ ‫به‌رز نرخاندوه‌‪.‬‬ ‫به‌اڵم به‌داخه‌و‌ه ل ‌ه رۆژگاری ئه‌مڕۆدا ژن شكۆو‬ ‫گه‌وره‌یی له‌ده‌ستداوه‌‪ ،‬نه‌یانتوانیو‌ه گه‌وره‌یی خۆیان‬ ‫بسه‌پێنن ‪.‬گه‌وره‌ترین هۆكار بۆ شكستی ژن له‌مڕۆدا‬ ‫بریتی ‌ه ل ‌ه عه‌قڵ‪ ،‬وات ‌ه تاوه‌كو هۆشیاربێ‌و بخوێنێ‌و‬ ‫عه‌قڵی فراوان بێ‪ ،‬ئه‌وا كه‌متر مافه‌كانی ده‌خورێ‪.‬‬ ‫به‌داخه‌و‌ه ژنیش بۆ خۆی رۆڵی ل ‌ه پاشكۆیه‌تی‬ ‫هه‌یه‌‪ ،‬هه‌میش ‌ه حه‌ز ده‌كه‌ن به‌ركاربن نه‌ك بكه‌ر‪.‬‬ ‫تۆ ته‌ماشاك ‌ه ل ‌ه كورددا ژن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی‬ ‫به‌ركاره‌‪ ،‬وه‌ك نه‌ته‌وه‌ش كورد هه‌ر هه‌مووی به‌ركاره‌‪،‬‬ ‫سه‌یری واڵتان بكه‌ن‪ ،‬بۆ نموون ‌ه واڵتی چین به‌پیاو‬ ‫و ژنیانه‌و‌ه بكه‌رن‪.‬‬ ‫رۆژێكیان لە پۆلدا به‌قوتابییە كچەکانم وت ده‌بێ‬ ‫ئێو‌ه بكه‌ربن ل ‌ه ژیاندا‪ ،‬بكه‌ر یه‌عنی ئه‌وه‌ی كرده‌بی‬ ‫ل ‌ه ژیاندا‪ .‬به‌ركاریش یه‌عنی هیچ و شوێنكه‌وتوو‪،‬‬ ‫چونکە جیاوازی نێوان ئەم دووانە وەکو جیاوازی‬ ‫ئه‌رزو ئاسمانە‪.‬‬ ‫دوای ته‌واوبوونی قسه‌كانم خوێندكارێك وتی‪:‬‬ ‫چی له‌و‌ه خۆشتر هه‌ی ‌ه به‌ركاربی؟ منیش وتم‬ ‫سوپاس بۆ ئه‌و راستگۆییه‌ت‪ ،‬ئێستا زۆرم خۆش‬ ‫ده‌وێی چونك ‌ه راستیت وت‪ .‬ئینجا بۆم روونكرده‌و‌ه‬ ‫به‌ركار بوونی مرۆڤ چ زیانێك ل ‌ه ئێستاو داهاتووی‬ ‫ده‌دات‪ ،‬به‌ركاربوونی مرۆڤ چ ژن بێ یان چ پیاو‪،‬‬ ‫وات ‌ه كۆیله‌و شوێنكه‌وتوو‪ .‬به‌كه‌سانێك ده‌وترێ ك ‌ه‬ ‫خاوه‌ن پێگه‌ی خۆیان‌و بیروبۆچوونی خۆیان نه‌بن و‬ ‫تەنیا شوێنکەوتووی خەڵکانی ترن‪.‬‬ ‫نووسه‌ری گه‌وره‌ی روسی (دیستۆفسكی) ده‌ڵێت‪:‬‬ ‫ژن به‌دوای پیاوێكدا ده‌گه‌ڕێ ببێ به‌ كۆیله‌ی‪.‬‬ ‫به‌داخه‌وه‌ ئه‌و وته‌ی ‌ه چه‌ند راست‌و چه‌ند ناخۆشه‌‪.‬‬ ‫دوو نموونه‌ش وه‌ك ناساندنی عه‌قڵی پیاو‪ ،‬ئه‌ڵبه‌ت ‌ه‬ ‫پیاویش رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه‌ له‌ به‌پاشكۆبوونی ژن‪.‬‬ ‫نمونه‌ی یه‌كه‌م‪ :‬ل ‌ه گه‌نجێكم پرسی حه‌ز ده‌كه‌ی‬ ‫كچێكی زۆر جوان بێت ‌ه ژیانته‌و‌ه کە عه‌قڵی وه‌ك‬ ‫ێ به‌اڵم‬ ‫ێ یان كچێك زۆر جوان نه‌ب ‌‬ ‫پێویست نه‌ب ‌‬ ‫كوالێتی عه‌قڵی به‌رز بێ؟ وتی جوانه‌ك ‌ه هه‌ڵده‌بژێرم!‬ ‫نموونه‌ی دووه‌م‪ :‬جارێكیان گه‌نجێك بۆی‬ ‫گێڕامه‌وه‌و وتی‪ :‬زۆر دوو دڵم ل ‌ه ژن هێنان‪ ،‬چونك ‌ه‬ ‫دڵم پیسه‌و ده‌ترسم ئه‌و ژنه‌ی ده‌یهێنم خیانه‌تم لێ‬ ‫بكات‪.‬‬ ‫وتم‪ :‬خیانه‌تی چی تۆ باسی چی ده‌كه‌ی؟‬ ‫وتی‪ :‬حه‌زم ل ‌ه كچی جوانه‌و كچی جوانیش‬ ‫مشته‌ری زۆره‌و منیش دڵم پیسه‌! ئه‌م باسه‌م بۆ‬ ‫پیاوێكی ئاینی گێڕایه‌و‌ه بۆ ئه‌وه‌ی ئامۆژگاریم بكات‬ ‫چی بكه‌م باشه‌؟ مەال وتی‪ :‬رۆڵ ‌ه جوانه‌ك ‌ه بهێنه‌‪،‬‬ ‫چونك ‌ه قاپێ هه‌نگوین بێ باشتره‌و خه‌ڵكیش له‌گه‌ڵت‬ ‫بخۆن‪ ،‬نه‌ك هینێك بێ‌و خۆشت نه‌یخۆی!‬ ‫به‌كورتی وتوویه‌تی جوانه‌ك ‌ه بهێن ‌ه با خه‌ڵكیش‬ ‫ته‌ماعی تێبكات‪ ،‬خۆ به‌شی تۆش ‌و ئه‌و خه‌ڵكه‌ش‬ ‫ده‌كات‪ ،‬نه‌ك ناشرینێك ن ‌ه خۆت و نه‌خه‌ڵكیش‬ ‫سوودی لێ نەبینن!‬ ‫بەو گەنجەم وت ناتوانم ب ‌ه دێڕێك ئامۆژگاریت‬ ‫بكه‌م تۆ جارێ سه‌رێک له ‌دكتۆری ده‌روونیی بده‌‪.‬‬ ‫ئەو وتی یه‌عنی من شێتم؟ وتم نا‪ ..‬به‌اڵم پێوستت‬ ‫پێیه‌تی‪ ،‬ئینجا من ب ‌ه درێژی باسی ئه‌و شتانه‌ت‬ ‫الده‌كه‌م‪.‬‬

‫سازدانی‪ :‬زه‌مه‌ن‬

‫سااڵن ‌ه ‪ ١٥‬هه‌زار‬ ‫مامۆستای وانە‬ ‫ئەساسییەکان‬ ‫مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرن‬ ‫بە وانەبێژ‬ ‫شوێنیان‬ ‫پڕ دەکرێتەوە‬

‫ئه‌حمه‌د كه‌ركوكى‪ ،‬ئەندامی سکرتاریەت‬ ‫و به‌رپرسى راگه‌یاندنى یه‌كێتى مامۆستایان‬ ‫زۆر راشکاوانە دەڵێت‪ :‬حکومەت بە گشتی‬ ‫و وەرزارەتی پەروەردە پالنیان نییە بۆ‬ ‫پرۆسەی خوێندن و فێرکردن‪ ،‬بۆیە سااڵنە‬ ‫ئەم کەرتە گرنگ و هەستیارەی کۆمەڵگە‬ ‫زیاتر پاشەکشە دەکات و خراپتر دەبێ‪.‬‬ ‫لەم دیدارەیدا لەگەڵ “زەمەن”‪،‬‬ ‫ئەحمەد کەرکوکی بە توندی رەخنە لە‬ ‫وەزیری پەروەردە دەگرێت کە ئێستا بە‬ ‫وەکالەت وەزیری ئەوقاف و کاروباری‬ ‫ئاینیشەو پێی دەڵێت ئەو زیاتر خەریکی‬ ‫فێستیڤاڵ و شتە تا ئەوەی خەریکی کاری‬ ‫وەزارەتەکەی بێ‪.‬‬ ‫* وه‌كو كه‌سێكى ئاگادار له‌ كه‌رتى‬ ‫په‌روه‌رده‌ قسه‌ى ئێوه‌ له‌سه‌ر پرۆسه‌ى‬ ‫تاقیكردنه‌وه‌كان چیه‌؟‬ ‫له‌كاتى‬ ‫ساڵێ‬ ‫هه‌موو‬ ‫‬‫تاقیكردنه‌وه‌كاندا رێنمایى جۆراوجۆر‬ ‫ده‌رده‌چێ‪ ،‬رێنمایى ئه‌مجاره‌ ئه‌وه‌یه‌‬ ‫قوتابى لە سێ وانه‌دا كه‌وتبێ ده‌توانێ‬ ‫به‌شدارى تاقیكردنه‌وه‌كان بكات‌و هه‌روه‌ها‬ ‫ئه‌مساڵ په‌نجه‌مۆرى قوتابیان بۆ ڕێگرى‬ ‫له‌ غه‌ش وه‌رده‌گیرێت‪ .‬ئه‌وه‌ى جێى داخه‌‬ ‫ئه‌وه‌یه‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ پالنێكى‬ ‫تۆكمه‌ى نییه‌‪ ،‬قوتابیانى پۆلى ‪ ١٢‬سااڵنه‌‬ ‫زیاتر له‌ ‪ ١٣‬هه‌زار قوتابى له‌ زانكۆ‌و‬ ‫په‌یمانگاكان وه‌رناگیرێن‪ ،‬ئه‌مه‌ خه‌تاى‬ ‫هەردوو وه‌زاره‌تى پەروەردە و خوێندنى‬ ‫بااڵ‌‌یه‌‪.‬‬ ‫وه‌كو یه‌كێتى مامۆستایان له‌گه‌ڵ‬ ‫ئه‌وه‌داین سه‌رجه‌م قوتابیان به‌شدارى‬ ‫تاقیكردنه‌وه‌كان بكه‌ن‪ ،‬چونكه‌ كه‌س‬ ‫نازانێ سێ وانه‌ له‌سه‌ر چ ئه‌ساسێك‬ ‫دانراوه‌‪ ،‬دواى داخڵبوونه‌كه‌ ده‌توانرێت‬ ‫له‌هۆڵه‌كان كۆمه‌ڵێ ڕێوشوێن بگیرێته‌به‌ر‪.‬‬ ‫كێشه‌یه‌كى تر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌نواع‌و ئه‌شكاڵ‬ ‫مه‌لزه‌مه‌ى مامۆستایان هه‌یه‌ ئه‌مانه‌ سه‌رى‬ ‫له‌ قوتابى شێواندووه‌ ده‌توانم بڵێم قوتابى‬ ‫سااڵنه‌ بایى دوو ملیۆن دینار مه‌لزه‌مه‌‬ ‫ده‌كڕێت‪ ،‬بێجگه‌ له‌ خوله‌ تایبه‌ته‌كان‌و‬ ‫ئه‌مانه‌ هه‌موو ئه‌ركه‌ له‌سه‌ر قوتابى‬ ‫وه‌زاره‌تیش هیچ چاره‌سه‌رێكى دانه‌ناوه‌‪.‬‬ ‫* تۆ ده‌ڵێى سااڵنه‌ ‪ ١٤‬تا ‪ ١٥‬هه‌زار‬ ‫قوتابى له‌ زانكۆكان وه‌رناگیرێن‪ ،‬كه‌‬ ‫خۆیان نمره‌ى كه‌م ده‌هێنن دیسان خه‌تاى‬ ‫وه‌زاره‌ته‌؟‬ ‫ ده‌بێ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ له‌گه‌ڵ‬‫وه‌زاره‌تى خوێندنى بااڵ پالنیان هه‌بێ‬ ‫بۆ به‌ بازاڕكردنى پسپۆڕیه‌تى خوێندن‌و‬ ‫له‌زانكۆ‌و په‌یمانگاكاندا جێیان بكه‌نه‌وه‌‪،‬‬ ‫چونكه‌ به‌پێى یاسا له‌ عێراق‌و كوردستان‬ ‫خوێندن به‌خۆڕاییه‌‪.‬‬ ‫* ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ سه‌ر وانه‌ى تایبه‌ت‪،‬‬ ‫ئێستا له‌سه‌ر جاده‌كان چه‌ندین الفیته‌‬ ‫هه‌ڵواسراون كه‌ ریكالم بۆ وتنه‌وه‌ى وانه‌ى‬ ‫تایبه‌ت ده‌كه‌ن‪ ،‬ئه‌مه‌ ماناى ئه‌وه‌ نییه‌‬ ‫مامۆستا له‌ پۆلدا به‌باشى‌ قوتابیه‌كانى‬ ‫فێر ناكات؟‬

‫کەیسی گەندەڵی لە‬ ‫چاپکردنی کتێبدا‬ ‫بێدەنگی لێکرا و‬ ‫پارەیەکی زۆر بە‬ ‫هەدەر چوو‬

‫ ئه‌و مامۆستایانه‌ى ئه‌مجۆره‌ كاران ‌ه‬‫ده‌كه‌ن هه‌مان ئه‌و مامۆستایانه‌ن كه‌‬ ‫له‌قوتابخانه‌كاندا ده‌رس ده‌ڵێنه‌وه‌‪ ،‬ئه‌مه‌‬ ‫به‌شێكى په‌یوه‌ندى به‌خراپى گوزه‌رانى‬ ‫مامۆستایانه‌وه‌ هه‌یه‌‪ ،‬ئینجا وه‌زاره‌تى‬ ‫په‌روه‌رده‌ پالنى نییه‌ بۆ پێگه‌یاندنى‬ ‫مامۆستایان‌و كردنه‌وه‌ى خول بۆیان‪ ،‬ئه‌مه‌‬ ‫حكومه‌ت به‌رپرسیاره‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌‬ ‫بازاڕكردنه‌ى خوێندن‌و بره‌ودان به‌مجۆره‌‬ ‫كارانه‌‪ ،‬ئه‌مه‌ كه‌مته‌رخه‌مى حكومه‌ته‌‬ ‫به‌رامبه‌ر مامۆستایان‌و قوتابیان‪.‬‬ ‫* بەڕێوەبەی گشتی تاقیکردنەوەکانی‬ ‫هەرێم لە دیدارێکدا لەگەڵ زەمەن‬ ‫وتی پیشبینی دەکەن ئەمساڵ رێژەی‬ ‫دەرچوون بەرزبێ‪ ،‬ئێوه‌ پێشبینى چی‬ ‫دەکەن؟‬ ‫ له‌ سه‌رجه‌م قۆناغه‌كاندا‪ ،‬ساڵى‬‫‪ ٢٠١٧‬بۆ ‪ ٢٠١٨‬زیاتر له‌ ‪٢٦١‬هه‌زار‬ ‫قوتابى ده‌رنه‌چوون‪ ،‬رێژه‌ى ده‌رنه‌چوونى‬ ‫قۆناغه‌كانى ‪ ٩‬و ‪ ١٢‬ساڵ له‌دواى ساڵ زیاد‬ ‫ده‌كات‪ .‬ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى وانه‌كان‬ ‫ته‌واوناكرێن‌و له‌ زۆر شوێنیش به‌تایبه‌ت‬ ‫له‌ قه‌زاو ناحیه‌كان وانه‌ زانستییه‌كان به‌‬ ‫مامۆستاى وانه‌بێژ پڕكراونه‌ته‌وه‌‪ ١٥ .‬هەزار‬ ‫مامۆستاى گرێبه‌ست‌و وانه‌بێژمان هه‌یه‌‬ ‫بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ گرنگانه‌ى كه‌‬ ‫زانستین‌و ئه‌و مامۆستایانه‌ له‌و ئاسته‌دا‬ ‫نین‌و خولیان بۆ نه‌كراوه‌ته‌وه‌‪ ،‬سااڵنه‌ش‬ ‫‪ ١٥‬هه‌زار مامۆستا مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرن‬ ‫كه‌ مامۆستاى وانه‌ ئه‌ساسیه‌كانن‪،‬‬ ‫حكومه‌ت ماوه‌ى پێنج ساڵه‌ کەسی‬ ‫دانەمه‌زراندووه‌‌و به‌گرێبه‌ست‌و وانه‌بێژ‬ ‫بۆشاییه‌كه‌ى پڕكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ زۆربه‌ى‬ ‫زۆریان ئه‌زموونیان نییه‌‪ .‬بۆیه‌ رێژه‌ى‬ ‫ده‌رچوون ساڵ له‌ دواى ساڵ كه‌م ده‌كات‪.‬‬ ‫* تۆ زۆرجار داتا ده‌خه‌یته‌ڕوو‪،‬‬ ‫ده‌كرێ بزانین سه‌رچاوه‌ى داتاكانى‬ ‫تۆ كوێیه‌‪ ،‬ئینجا هه‌ستناكه‌ى ئه‌مساڵ‬ ‫رێژه‌ى ده‌رچوون باشتربێ چونكه‌ بایكۆت‬ ‫نه‌بووه‌؟‬ ‫ ئه‌م داتایانه‌ى من له‌ وه‌زاره‌ت‬‫وه‌رمگرتوون هى ‪ ٢٠١٧‬بۆ ‪٢٠١٨‬یە‪،‬‬ ‫زۆربه‌ى داتاكان ترسناكن ئه‌وه‌مان‬ ‫پێده‌ڵێن كه‌ پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌ به‌ره‌و‬ ‫خراپبوون ده‌ڕوات‪ .‬له‌ هه‌رێمى كوردستان‬ ‫‪ ١٢٦‬هه‌زار‌و ‪ ٥٦٠‬مامۆستا هه‌یه‌‪ ،‬چوار‬ ‫جۆر مامۆستامان هه‌یه‌ هه‌میشه‌یى‌و‬ ‫گرێبه‌ست‌و وانه‌بێژ له‌گه‌ڵ خۆبه‌خش‪،‬‬ ‫سااڵنه‌ ‪ ٥٠٠‬مامۆستا خانه‌نشین ده‌بن‪،‬‬

‫وەزارەتی پەروەردە‬ ‫هەر خەریکی‬ ‫فێستیڤاڵە و گرنگی‬ ‫بە پەروەردە نادات‬

‫زیاتر له‌ ملیۆنێك‌و ‪ ٧٣١‬هه‌زار‌و ‪٦٢٩‬‬ ‫قوتابى هه‌یه‌‪ ٥٩ ،‬هه‌زار‌و ‪ ٩٩٥‬قوتابى‬ ‫له‌ قوتابخانه‌ى ناحكومى ده‌خوێنن‪٣١٠‬‬ ‫قوتابخانه‌ى تایبه‌ت هه‌یه‌‪ ،‬به‌ كۆى گشتى‬ ‫شه‌ش هه‌زار‌و ‪ ٧٨٧‬قوتابخانه‌ هه‌یه‌‪ ،‬زیاتر‬ ‫له‌ سێ هه‌زار ‪ ١٢٩‬قوتابخانه‌ پێویستیان‬ ‫به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ هه‌یه‌‪ .‬ئه‌م داتایان‬ ‫ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێ حكومه‌ت كه‌مته‌رخه‌مه‌‬ ‫به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌‌و فێركردن‪،‬‬ ‫دوو هه‌زار‌و ‪ ٧٧٧‬قوتابخانه‌ پێویستى‬ ‫به‌ پۆلى زیاده‌ هه‌یه‌‪ ٢٦٨ ،‬قوتابخانه‌‬ ‫مه‌ترسى رووخانیان هه‌یه‌‌و داتاكانیش‬

‫دەبێ لە وەزیری‬ ‫پەروەردەوە تا‬ ‫خوارەوەی ئەم‬ ‫وەزارەتە بگۆڕدرێن‬

‫الى وه‌زاره‌تن به‌اڵم به‌داخه‌وه‌ گوێیان‬ ‫پێنادرێ‪ .‬هەروەها ‪ ١٣٤‬قوتابخانه‌ سێ‬ ‫ده‌وامییه‌‪ ،‬هه‌زارو ‪ ٧٨٥‬دوو ده‌وامیه‌‪ ،‬بۆ‬ ‫ئه‌و سیستمه‌ى كه‌ ئێستا په‌یڕه‌و ده‌كرێت‬ ‫ده‌بێ له‌ هه‌شتى به‌یانییه‌وه‌ تا دووى‬ ‫دوانیوه‌ڕۆ ده‌وام بكرێ‪ .‬به‌ستاندارد پۆل‬ ‫ده‌بێ ‪ ٢٥‬قوتابى تیابێ به‌اڵم به‌داخه‌وه‌‬ ‫زۆربه‌ى پۆله‌كان ‪ ٤٠‬بۆ ‪ ٥٠‬قوتابى له‌‬ ‫پۆلێكدان‪.‬‬ ‫ئه‌مانه‌ ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن پرۆسه‌ى‬ ‫په‌روه‌رده‌ زۆر ترسناكه‌‪ ،‬له‌ ‪٢٠١٧‬‬ ‫بۆ ‪ ٢٠١٨‬زیاتر ‪٢٦١‬هه‌زار قوتابى‬ ‫ده‌رنه‌چوون‌و نزیكه‌ى ‪ ٣٥‬هه‌زار قوتابى‬ ‫وازیان له‌ خوێندن هێناوه‌‪ ،‬به‌هۆى ئه‌و‬ ‫باره‌ ئابورییه‌ى به‌سه‌ر كوردستاندا هات‪،‬‬ ‫سه‌رجه‌م ئه‌م داتایانه‌م به‌ دۆكیۆمێنت‬ ‫الیه‌‪ .‬پێویسته‌ مانگانه‌ هاوكارى‬ ‫قوتابیان بكرێت‪ ،‬به‌اڵم ئێستا وه‌زاره‌ت‬ ‫به‌س ئه‌ركیان ده‌خاته‌ سه‌رو مافیان‬ ‫نادات‪ ،‬ئه‌مانه‌ هه‌موو كێش ‌هن‌و به‌رۆكى‬ ‫په‌روه‌رده‌یان گرتووه‌‪ ،‬ناكرێت وه‌زیرى‬ ‫په‌روه‌رده‌ دوو ئه‌رك جێبه‌جێ بكات كه‌‬ ‫نه‌ ئه‌مى پێده‌كرێت نه‌ ئه‌ویتر له‌سه‌ر‬ ‫ئه‌ساسى حزب دانراوه‌‪ ،‬له‌وه‌زیره‌وه‌‬ ‫تا كارگوزار له‌سه‌ر ئه‌ساسى حزبیى‬ ‫كراوه‌‪ ،‬هه‌موو به‌رێوه‌به‌ر‌و یاریده‌ده‌ره‌كان‬ ‫له‌الیه‌ن حزبه‌وه‌ دانراون‌و هیچى له‌سه‌ر‬ ‫بنه‌ماى لێهاتووى نییه‌‪ ،‬حه‌وت هه‌زار‬ ‫به‌ڕێوه‌به‌رى حزبیى هه‌یه‌ بێجگه‌ له‌‬ ‫‪ ١٤‬هه‌زار یاریده‌ده‌رى حزبیى‪ ،‬هه‌موو‬ ‫ئه‌مانه‌ وا ده‌كات پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌مان‬ ‫له‌ قه‌یراندابێ‪ .‬پێویسته‌ حكومه‌ت‬ ‫پالنێك دابنێ‌و له‌ وه‌زیره‌وه‌ تا خواره‌وه‌‬ ‫گۆڕانكارى تێدا بكرێت‪.‬‬ ‫یه‌كێکی تر له‌ كێشه‌كان ئه‌وه‌‬ ‫وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ تائێستا یاسایه‌كى‬ ‫تایبه‌تى نییه‌‌و له‌سه‌ر رێنمایى ده‌ڕوات‪،‬‬ ‫ئینجا كاتى ده‌وام‌ كه‌مه‌‪ ،‬ستانداردى‬ ‫جیهانى ‪ ٧٠٠‬بۆ ‪ ٨٠٠‬سەعاته‌‪ ،‬کەچی له‌‬ ‫هه‌رێم سااڵنه‌ ‪ ٥٠٠‬سەعات ده‌وام ده‌كرێت‪.‬‬ ‫بودجه‌ى وه‌زاره‌تى پەروەردە ‪ ‌٪٥‬سااڵنە‬ ‫پێویستمان به‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن كتێب‬ ‫هه‌یه‌‪ ،‬قه‌یرانێكى گه‌وره‌ توشى وه‌زاره‌ت‬ ‫بووه‌ ته‌نانه‌ت گه‌نده‌ڵیشى تێدایه‌‪.‬‬ ‫* گه‌نده‌ڵى له‌ چ شتێكدا مه‌سه‌له‌ى‬ ‫چاپكردنى كتێبه‌كان؟‬ ‫ به‌ڵێ‪ ،‬كاتى خۆى كه‌ كتێب له‌‬‫لوبنان چاپ دەكران‪ ،‬لیژنه‌ پێكهێنرا‬ ‫هه‌ندێك بەڕێوەبەری گشتی بانگكران‪،‬‬ ‫دواى نه‌مانزانى مه‌سه‌له‌كه‌ چى لێهات!‬ ‫سااڵنە ‪ ٢٠‬ملیۆن دۆالر دانرابوو بۆ‬ ‫چاپكردنى په‌رتوك ئه‌مه‌ له‌سه‌رده‌مى‬ ‫وه‌زیرى پێشوودا بوو‪ ،‬به‌اڵم مه‌له‌فه‌كه‌‬ ‫داخرا‪ .‬له‌راستیدا به‌ نیوه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌‬ ‫ده‌توانرا چاپخانه‌ى گه‌وره‌ بكڕدرێت‌و‬ ‫سه‌رجه‌م كتێبه‌كان له‌كوردستان چاپ‬ ‫بكرانایه‌‪.‬‬ ‫ئێستا وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ئه‌وه‌نده‌ى‬ ‫خه‌ریكى فێستیڤاڵه‌ ئه‌وه‌نده‌ گرنگى به‌‬ ‫په‌روه‌ده‌‌و زانست نادات‪ ،‬هه‌موو ئه‌مانه‌‬ ‫كێشه‌ن‌و وا له‌ قوتابیان ده‌كات سارد‬ ‫ببنه‌وه‌ له‌ خوێندن‪.‬‬

Profile for zamanpress.magazin

18  

18  

Advertisement