Page 2

‫‪zamenpress@gmail.com‬‬ ‫ژمارە (‪ )18‬سێشەممە ‪2019/5/14‬‬

‫وو�‬ ‫د ی��د و �� ب ۆ� چ�� ن‬

‫‪19‬‬

‫سەرۆكایەتی هەرێم و‬ ‫كێشەكانی ناسیونالیزمـی كوردی‬ ‫ئەبوبەكر عەلی‬ ‫بەشی یەکەم‬ ‫ساڵی (‪ )2007‬وتارێكی چەند ئەڵقەیم بە‬ ‫سیاسی‌و نەتەوەیی بە‬ ‫ناونیشانی (بایەخی‬ ‫دامەزراوەیی كردنی سەرۆكایەتی هەرێم لە سەرۆكی‬ ‫دادپەروەرەوە بۆ سیستمی دادپەروەر)م نووسی‌و‬ ‫لە هەفتەنامەی هاواڵتیدا باڵوم كردەوە‪ .‬ئامانج لە‬ ‫نوسینەكە سەرنجڕاكێشان بوو بۆ بایەخ‌و پێویستی بە‬ ‫دامەزراوەیی كردنی سەرۆكایەتی هەرێم‪ .‬بانگەشە بوو‬ ‫بۆ گواستنەوە لە سەرۆكی هەرێمەوە بۆ سەرۆكایەتی‬ ‫هەرێم لە سەرۆكی دادپەروەرەوە بۆ سیستمی‬ ‫دادپەروەر‪ ،‬لەپێناو دەرهێنانی بیركردنەوەو لێكدانەوەو‬ ‫مامەڵە كردنەكان لە بازنە تەسكەكەی هەستیار بە‬ ‫تاكەكەسی‌و گروپی‌و مێژووییەكانەوە‪ ،‬بۆ فەزای ئازاد‌و‬ ‫كراوەی گشتی‌و دامەزراوەیی‪.‬‬ ‫ئەم نوسینەش لە سەروبەندی سەرلەنوێ‌‬ ‫هەوڵەكان بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی سەرۆك‌و‬ ‫كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم‪ ،‬دەچێتە هەمان‬ ‫چێوەی خەم‌و ئامانج‌و چوارچێوە‌و یەكتری تەواو‬ ‫دەكەن‪ .‬بە حوكمی ئەوەی كێشەی سەرۆكایەتیش‬ ‫بەشێكی دانەبڕاو‌و رەنگدانەوەی دوو كێشەی گەورەترە‬ ‫لە خۆی‪ ،‬كە ئەوانیش‪ :‬كێشەكانی ناسیونالیزمی‬ ‫كوردی ‌و حوكمڕانی هەرێمە لەسەر ئاستی كۆی‬ ‫ئەزموونی سیاسی هەرێمی كوردستان بۆیە هەر لەو‬ ‫چوارچێوەیەدا تاوتوێمان كردووە‪ .‬لەم پەیوەندییەشدا‬ ‫لەسەر س ‌ێ كێشەی ناسیونالیزمی كورد وەستاوین‪ ،‬كە‬ ‫ئەوانیش‪ :‬كێشەی دروستنەبوونی رەمزی هاوبەش ‌و‬ ‫بەڕێوەبردنێكی عەقاڵنیانەی جیاوازییە نێوخۆییەكان‬ ‫‌و یەكگرتوو ‌و جۆری نوێنەرایەتی كردنە‪ .‬وەك‬ ‫دەركەوتەیەك بۆ ناكۆكی مێژوویی هەناوی ئەم‬ ‫ناسیونالیزمە‌و الوازییەكانی‌و دابەشبوونی هەرێم‬ ‫وەك بەرەنجامێكی شەڕی ناوخۆی نەوەدەكان‪ .‬لەو‬ ‫قەناعەتە فیكری ‌و سیاسیەشەوە دەست پێدەكەین‬ ‫كە بوونی سەرۆكایەتی هەرێم بە گرنگ دەزانین وە بە‬ ‫بڕوای ئێمە‪ ،‬تاوتوێكردنی حیزبییانە‌و رۆژنامەوانیانە‌و‬ ‫(تحریض)یانە بۆ ئەم پرسە‪ ،‬نامانگەیەنێت بە‬ ‫هیچ ئاكامێكی دڵخواز‌و چارەسەرێكی دڵخۆشكەرو‬ ‫درێژخایەن و دامەزراوەیی‪.‬‬

‫كورد و كێشەی لەگەڵ بوونی سەرۆكدا‬ ‫هەروەك لە وتارەكەی (‪‌)2007‬یشدا ئاماژەمان‬ ‫پێكردبوو‪ ،‬كورد هەر لە سەرەتای سەدەی شانزەهەم‬ ‫‌و رازیبوونی زۆرینەی میرنشینە كوردیەكانی ئەو‬ ‫سەردەمە كە زیاتر لە (‪ )30‬میرنشین بوون‪ ،‬بە‬ ‫چوونە ژێر باڵی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی‪ ،‬بە گوێرەی‬ ‫پەیماننامەیەك‪ ،‬كێشەی قبوڵكردنی فەرهەنگی‬ ‫سەرۆك ‌و فەرهەنگی سەرۆكایەتی هەیە‪ .‬هەوڵەكانی‬ ‫زانا‌و سیاسەتمەدار ئیدریسی بەتلیسی‪ ،‬بۆ ئەوەی‬ ‫كوردەكان بە بەرجەستە لە میر‌و لە میرەكان یەكێ‌‬ ‫لەناو خۆیاندا دیاری بكەن بەناوی سەرداری كوردان‪،‬‬ ‫بۆ ئەوەی سوڵتانی عوسمانی لەڕێ‌ی ئەوەوە مامەڵە‬ ‫لەگەڵ كورد‌و میرنشینەكاندا بكات‪ ،‬ب ‌ێ ئاكام بوون‪.‬‬ ‫سەردار‌و میرەكان بەم پێشنیارە كە رازی نەبوون ‌و‬ ‫پێیان لەسەر ئەوە داگرت‪ ،‬دەبێت هەموویان راستەوخۆ‬ ‫پەیوەندیان بە سوڵتانەوە هەبێت‌و رازی نین كەسێك‬ ‫نوێنەرایەتی ئەوانی دی بكات‪ .‬واتە دەبێت هەمووان‬ ‫سەرۆك بن!! ‪.‬‬ ‫لەو كاتەشەوە تاكو ئێستا‪ ،‬لە سۆنگەی چەندین‬ ‫هۆكاری كولتوری‪ ،‬مێژوویی‪ ،‬سیاسی‌و واقیعی‪،‬‬ ‫ئەم بیركردنەوە زاڵە‪ .‬سەرهەڵدانی ناسیونالیزمی‬ ‫كوردیش لەبەر زیاد لە هۆكارێك‪ ،‬نەك هەر نەیتوانی‬ ‫ئەو كێشەیە چارەسەر بكات‪ ،‬بەڵكو رەهەندی‬ ‫نوێشی خستە سەر! بە حوكمی ئەو كێشەی ئەم‬ ‫ناسیونالیزمە لەگەڵ‪ ،‬دروستكردنی رەمزی هاوبەش‪،‬‬ ‫بەڕێوەبردنی جیاوازەكان‌و یەكێتی نوێنەرایەتیكردن‌و‬ ‫جۆری ئەو هەیبووە و هەیەتی! ئەم كێشانەش بوونە‬ ‫ژێرخانی جۆرەها كێشەی تر‪ ،‬لەوانەش‪ :‬نادامەزراوەی‬ ‫بوون ‌و الوازی دەزگا نیشتمانیەكان ‌و سەروەری‬ ‫یاسا‌و هاودەنگیی نێوخۆیی‪ ،‬لە ئەزموونی سیاسیی‬ ‫كوردستانی باشوری دوای راپەڕیندا‪ .‬هۆكارێكی‬ ‫بنەڕەتی ئەو پەرتەوازەییەشە كە كورد‌و ناسیونالیزمی‬ ‫كوردی بە دەستیەوە دەناڵێنن مێژوو واقیعی‬ ‫هاوچەرخیش پێمان دەڵێن‪ :‬كێشەكە بە پلەی یەكەم‬ ‫كێشەی دەستەبژێرە خاوەن بەرژەوەندییەكانە نەك‬ ‫رەشە خەڵكی جاران‌و كۆمەڵگە لە ئێستادا‪ ،‬بەشی‬ ‫كۆمەڵگەش لە كێشەكەدا زیاتر لەو ڕووەوەیە‪ ،‬كە‬ ‫بەهۆی الوازیی یەكێتی دەروون كۆمەڵی‌و ئامرازەكانی‬ ‫بەرگری لەخۆكردن ‌و سنورداری بژاردەكان‌و كەمی‬ ‫هۆشیاریەكی جیاواز‪ ،‬توانای سنوردانانی بۆ سەر‬ ‫كێشەكانی نوخبە‌و دەستەبژێرەكان كەمە‪ ،‬بەوەش‬ ‫نەك هەر نەیتوانیوە سنورێك بۆ دابەشبوونەكان‌و‬ ‫سنورەكانی شەڕی دەسەاڵت‌و سەرۆكایەتی دابنێت‪،‬‬ ‫خۆشی بۆتە بەشێك لە واقیعە دابەشبووەكە؟! كەواتە‬ ‫كێشەكە لە جەوهەردا كێشەی یەكتر قبوڵنەكردنی‬

‫ كێشەی نوێنەرایەتی‪.‬‬‫ كێشەی ئیدارەدانی جیاوازی‪.‬‬‫لە ئێستاشدا ئەم س ‌ێ كێشەیە‪ ،‬بەو ئەندازەی‬ ‫پرسێكی ناسیونالیستی‌و كولتوری سیاسین‪ ،‬پرسێكی‬ ‫دیموكراسیشن‪ ،‬كە دەبێت لەكاتی قسەكردن لەم‬ ‫كێشەیە ئەم رەهەندەشمان لەبەرچاو بێت‪ ،‬بە حوكمی‬ ‫ئەوەی لە ئێستادا ئەزموونێكی نیمچە دیموكراسی‬ ‫لە باشووری كوردستاندا لەئارادایە‪ ،‬بەش ‌ێ لە شەڕ‌و‬ ‫ملمالنێكانیش بەناوی رەوایەتی دیموكراسی ‌و لەژێر‬ ‫پەردەی ئەودا ئەنجام دەدرێن‪ .‬بە واتایەكی تر‪،‬‬ ‫پێویستە توێژەر‌و بیرمەندی كورد بۆ دەستنیشانكردنی‬ ‫رەگ ‌و ریشە كولتوری ‌و دەروونی ‌و دامەزراوەیی ‌و‬ ‫مەیدانیەكانی كێشەكە‪ ،‬پرسەكە بەسەر چەند‬ ‫قۆناغێكدا دابەش بكات‪ ،‬لەوانەش‪:‬‬ ‫ قۆناغی پێش مۆدێرنەو سەدە مام ناوەندییەكان‪.‬‬‫ قۆناغی مێژووی نوێ‌‪ ،‬كۆتایی سەدەی نۆزدە تا‬‫نیوەی یەكەمی سەدەی بیست‪.‬‬ ‫ قۆناغی مێژووی هاوچەرخ‪ ،‬لەو مێژووەی پێشوو‬‫بە دواوە تاكو ئێستا‪.‬‬ ‫ئەم دابەشكردنە پێویستیەكی زانستی‌و‬ ‫چارەسەركردنی كێشەكەیە‪ ،‬بە حوكمی ئەوەی‬ ‫چارەسەری كێشە دەرخستن‌و دەستنیشانكردنی رەگ‬ ‫‌و ریشەكانی دەخوازێت‪ ،‬چونكە چارەسەرەكان لە‬ ‫ڕوانگەی ریشەو هۆكاری كێشەكەوە دیاری دەكرێن‪ .‬بە‬ ‫واتایەكی تر‪ ،‬كێشەكە (عرض)‌و نیشانە‌و بەرەنجامە‬ ‫بۆ هۆكار‌و ریشەی جۆراوجۆر‪ ،‬كە بوونەتە هۆی‬ ‫خوڵقاندنی ئەم دۆخە‪ .‬بەب ‌ێ تێگەیشتن لەو هۆكارانە‌و‬ ‫شیكردنەوەیان‪ ،‬توانای چارەسەرێكی ریشەییان‬ ‫نابێت‪ ،‬لە دەرەوەی ئەو ر ‌ێ ‌و شوێن ‌و رێبازە لە‬ ‫كاركردن‪ ،‬ئەگەر چارەسەریش بخرێتە ڕوو‪ ،‬رووكەش‪،‬‬ ‫كورتخایەن ‌و ناڕیشەیی دەبێت‪ .‬جگە لەوەی ئەم‬ ‫بەدواداچوونە مێژووییە وادەكات لە گۆڕاوەكانی ئێستا‬ ‫جوانتر تێبگەین‪ ،‬وردتر ناوی شتەكان بێنین‌و عەوداڵی‬ ‫دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بین بۆ كێشەكەمان‪،‬‬ ‫كە كێشەیەكی قوڵ‌و بونیادی عەقڵی كوردی ‌و‬ ‫ناسیۆنالیزم‌و كولتورە شێواوە سیاسیەكەیەتی‪.‬‬ ‫لێرەشدا هەوڵدەدەین بەكورتی لەسەر هەریەك لەو‬ ‫(‪ )3‬كێشەیەی پێشووتر ئاماژەمان پێكرد بوەستین‪:‬‬

‫نوخبە‌و ب ‌ێ متمانەیی ئەم بەشە لە كۆمەڵگەیە بە‬ ‫یەكتر‪ .‬یاخود وێناكردنی تەماحە سیاسی‌و ئابوری‌و‬ ‫كۆمەاڵیەتییەكانیەتی لە بەرگی ب ‌ێ متمانەییدا‪ .‬ئەم‬ ‫عەقڵیەتە كە رەنگدانەوەیەكی تۆخی ناوچەگەری‌و‬ ‫خۆپەرستی ‌و بەسەر خۆدا داخرانە‪ ،‬لە رابردوودا لە‬ ‫هەوڵەكەی بەدلیسی بوو بەهۆی لەدەستدانی یەك ‌ێ لە‬ ‫دەرفەتە مێژووییە دەگمەنەكان كە دەكرا زۆر شتی‬ ‫تری لەسەر بینا بكرێت‪ .‬لەمێژووی نوێشدا هەر لە‬ ‫شۆڕشەكەی شێخ مەحمود‌و حكومەتەكەیەوە بگرە تا‬ ‫كۆماری كوردستان‪ ،‬هۆكارێكی سەرەكی لەباربردن‌و‬ ‫بەفیڕۆدانی دەسكەوتەكان ‌و دەرگاكردنەوە بۆ‬ ‫گەمەی ئەهریمانەی دوژمن بووە لەنێو ماڵی پەرش‬ ‫‌و باڵوی كوردیدا‪ .‬مێژووی هاوچەرخیش ئەڵقەیەكی‬ ‫درێژكراوەی بەسو ‌ێ ‌و پڕلە دیمەنی ناخهەژێن ‌و‬ ‫قێزەونی ئەم بیركردنەوەو كولتورە خراپەیە‪ ،‬كە پێمان‬ ‫دەڵێت ئەگەر كورد پرسی پ ‌ێ كرابێت كەمتر رازی‬ ‫بووە بەوەی سەرۆكی هەبێت‪ ،‬خۆ ئەگەر سەرۆكێكی‬ ‫دیفاكتۆ لە ناوچەیەكی واڵتەكەیدا سەری هەڵدابێت‌و‬ ‫ویستبێتی بەناوی هەمووانەوە دەرەوەی خۆی بدوێنێ‌‪،‬‬ ‫لە نموونەی شێخ مەحمودو پێشەوا قازی محەمەد‪ ،‬ئەوا‬ ‫هەر زوو چەندین بنەماڵە‌و میر‌و گزیری ل ‌ێ قوتبۆتەوەو‬ ‫گومانیان خستۆتە سەر نوێنەرایەتی كردنی ‌و‬ ‫زمانە ناسیونالیستی‌و گشتی یەكەی! وێنایەكیان بە‬ ‫داگیركەری نێوخۆیی ‌و دەرەكی داوە‪ ،‬كە (مەلیك‬ ‫مەحمود) و (قازییەكان) تەنها نوێنەرایەتی ناوچە‌و‬ ‫بنەماڵەكانی خۆیان دەكەن و ناتوانن‌و مافی ئەوەیان‬ ‫نیە بەناوی هەموو كورد‌و خێڵ‌و ناوچە‌و شێخ‌و بەگ‌و‬ ‫كەسێتی‌و بنەماڵەكانیەوە قسە بكەن!!‬ ‫بەاڵم ئەم قسە تەنها ڕووناكاتە ئەوانەی كە‬ ‫توانای قبوڵكردنی سەرۆكیان نیە‪ ،‬یاخود بێ‌‬ ‫سەرۆكی ‌و بێگانە سەرۆكیان لە سەرۆكی كورد پێ‌‬ ‫باشترە‪ ،‬كە دەردێكی كوشندەیە‌و نكوڵی لەبوونی‬ ‫ناكرێت‪ .‬بەڵكو رەخنەكە ڕوودەكاتە ئەو سەركردەش‬ ‫كە لە قۆناغ‌و بڕگە مێژووییە جیاوازەكاندا خۆی بە‬ ‫الیەنگری فەرهەنگی سەرۆكایەتی لە قەڵەم داوە‌و‬ ‫بەناوی هەمووانیشەوە قسەی كردووە‪ ،‬بەاڵم توانای‬ ‫لەخۆگرتنی جیاوازی‌و هەمەڕەنگیەكان ‌و ئەوانی دی‬ ‫ناوماڵی كوردی الواز بووە‪ ،‬هەند ‌ێ جاریش هەوڵی‬ ‫داوە بە زۆر‌و دیفاكتۆ‪ ،‬واقیعی سەرۆك بوونی خۆی‬ ‫یەكەم‪ :‬كێشەی ڕەمزی هاوبەش‪:‬‬ ‫بسەپێنێ‌‪ ،‬لە سایەی نەبوونی توانای یەكالكردنەوەی‬ ‫بە درێژایی مێژوو رەمزی هاوبەش رۆڵێكی گرنگی‬ ‫ملمالنێكان ‌و زۆری پێویست‌و دەستێوەردانی‬ ‫دەرەوەشدا ئەم كارە مەیسەر نەبووە‪ .‬لە دۆخێكی لە دروستكردنی ناسنامە گشتیەكاندا گێڕاوە‪ ،‬ئاینە‬ ‫لەم جۆرەشدا‪( ،‬جیاوازی)ەكان كە جوان مامەڵەیان گەورەكان‪ ،‬ئیمپراتۆریەتەكان‪ ،‬گروپ ‌و پێكهاتەكان‪،‬‬ ‫لەگەڵدا ناكرێت‌و دانیان پێدا نانرێت‌و بەڕێوە نابرێن‌و هەریەكە‌و بەپێ‌ی خۆی رەمزە هاوبەشەكانی كردووە‬ ‫لە خۆناگیرێن‪ ،‬لە سەرچاوەی دەوڵەمەندی و جوانی‌و بە هۆكاری خەماڵندنی هەستكردن بە ناسنامە‌و گیان‬ ‫فرەییەوە دەبنە ماكی ناكۆكی‌و دووبەرەكی‌و دڕدۆنگی‌و ‌و چارەنووسی هاوبەش‪.‬‬ ‫رەمزبوونی پێغەمبەران (د‪.‬خ)‌و رێبەرە ئاینیەكان‬ ‫یەكتر بە نەفرەتكردن‪.‬‬ ‫كات ‌ێ كێشەكەش دەبێتە دووسەرە‪ ،‬واتە سەرۆك بۆ شوێنكەوتووانیان بە جۆرێك بووە‪ ،‬ملیۆنان كەسی‬ ‫یاخود خۆبەسەرۆك پێناسە‌و وێناكردوو لەگەڵ ئەوانی لە دەوری سروت ‌و هەستێكی هاوبەش ‌و هاودەردی‬ ‫دی‪ ،‬كە تەماحی سەرۆكیان هەیە یان النیكەم خۆیان كۆكردۆتەوە‪ .‬لە مێژووی نو ‌ێ ‌و لە پەیوەست بە‬ ‫بە شت زانیوە‌و گەر بە ڕەتكردنەوەی ڕوویش بووبێت‪ ،‬ناسیۆنالیزمیشەوە رەمز هەمان رۆڵ بۆ دروستكردنی‬ ‫بە دوای ئەوەوە بوون جیاواز بوونی خۆیان بسەلمێنن‪ ،‬هەست ‌و ناسنامەی هاوبەش لە نێوان رۆڵەكانی‬ ‫نەتەوەدا دەگێڕێت‪.‬‬ ‫كێشەكە قوڵتر دەبێتەوە‪.‬‬ ‫رەمزە نەتەوەییە گەورەكان هەمیشە سەرچاوەی‬ ‫ئەم كێشەش گەر لە رابردووی تاڕادەیەك دوور‌و‬ ‫مێژووی ناوەڕاستی كورد رەگی لە ناوچەگەری و ئیلهام لێوەرگرتن ‌و هەست ‌و گیانی هاوبەشی‬ ‫دابەشبوونە خێڵكیەكاندا بوو بێت‪ ،‬ئەوا لە مێژووی نەتەوەیی بوون‪ ،‬هاندەری دروستكردنی یەكێتی‬ ‫نو ‌ێ‌و هاوچەرخماندا‪ ،‬جگە لە پاشماوەی ئەو هۆكارە نێوخۆیی سنوردانان بۆ دابەشبوون‌و ناكۆكیە خوار‬ ‫مێژووییانە‪ ،‬رەگی لە كولتوری سیاسی‌و مۆدێلی نەتەوەییەكان بوون‪.‬‬ ‫یەكێك لەكێشە گەورەكانی ناسیونالیزمی كوردیش‬ ‫حیزبایەتی‌و الوازی خودی ناسیونالیزمی كوردیدایە‪.‬‬ ‫كولتور‌و حیزبایەتی گەر لە ڕوویەكەوە توانیبێتی لە مێژووی نو ‌ێ ‌و هاوچەرخی خۆیدا‪ ،‬كەمی رەمزی‬ ‫سنوری خێڵ‌و ناوچە ببڕێت‪ ،‬ئەوا لە هەند ‌ێ كات‌و نەتەوەییە‪ .‬بەو ئەندازەی بەرەو مێژووی هاوچەرخیش‬ ‫شوێندا‪ ،‬لە فۆرمێكی تردا بەرهەمی هێناونەوە! لەگەڵ بكشێن‌و پ ‌ێ بنێینە ناو قۆناغی سەرهەڵدانی حیزبی‬ ‫سەرهەڵدان‌و باڵوبوونەوەی ئایدۆلۆژیای چەپیشدا كوردی ‌و نوێنەرایەتی كردن بۆ ناسیونالیزمی‬ ‫هۆكارێكی تری دڕدۆنگی‌و پەرتەوازەیی كورد زیادی كوردییەوە‪ ،‬یاخود خۆ وا نمایشكردنی ئەم كێشە‬ ‫كرد‪ ،‬كە ئەویش هۆكاری ئایدۆلۆژی بوو‪ .‬كە هەندێ‌ قوڵتر‌و فرە رەهەندتر دەبێت‪ .‬هەر بۆ نموونە‪،‬‬ ‫جار شەڕە تاكەكەسیەكانیش لەڕێ‌ی ئەوەوە‌و بەناویەوە لەدوای ئەو دابەشبوونەی لە سەرەتای شەستەكان‬ ‫بەڕێوە دەبران؟!‪ .‬چەپ لە مێژووی هاوچەرخدا ‌و شۆڕشی ئەیلولەوە لەنێو ریزەكانی پارتی ‌و‬ ‫بە لێكدانەوە سادە‌و ب ‌ێ بنەماكانی بۆ كۆمەڵگەی جواڵنەوەی كوردایەتیدا سەری هەڵدا‪ ،‬شت ‌ێ بەناوی‬ ‫زۆرین جوتیار‌و الدێنشینی كوردەواری ‌و دیاریكردنی رەمزی هاوبەش بوونی نەما‪ ،‬رەنگە ساڵی (‪1970‬‬ ‫سروشتی ملمالنێكان‌و جۆری ئامانجە كۆمەاڵیەتیەكان ‪ )1975-‬بەشێوەیەكی كاتی ‌و لە ئاستێكدا ئەم‬ ‫‌و پەیوەندییان بە مەسەلە نەتەوەییەكەو كێشەی واقیعە پاشەكشەی كردبێت‪ .‬بەاڵم دواتر بەشێوەیەكی‬ ‫لەگەڵ فەرهەنگی زاڵی كۆمەڵگەو جیاوازی دیدگای خراپتر‌و ماڵوێرانكەرتر سەری هەڵدایەوە‪ ،‬كێشەكەش‬ ‫بۆ رەمز‌و پێشەوا‌و ناوەرۆكی گۆڕان ‌و شۆڕشی تاكو ئێستا بەردەوامە‌و رەنگە ئێستا لە یەك ‌ێ لە ئەڵقە‬ ‫كۆمەاڵیەتی هەمەالیەنە‪ ،‬زەبرێكی تری گەورەی لە هەرە خراپەكانیدا بژین‪.‬‬ ‫كێشەی سەرۆك ‌و رەمزیش دوو ڕووی دراوێكن‪.‬‬ ‫ناسیونالیزمی كوردی و فەرهەنگی سەرۆكایەتی دا‪.‬‬ ‫بە جۆرێك دەتوانین بڵێین‪ ،‬ناكۆكیەكان دوای ئەم چونكە سەرۆك لە چوارچێوەی فەرهەنگی ناسیونالیزم‌و‬ ‫قۆناغە رەهەندێكی بوغز ئامێز‌و كینە لە دڵی بەناو دنیای نوێدا‪ ،‬دەبێت رەمزی یەكێتی خاك‌و گەل‬ ‫شۆڕشگێڕانەی مەترسیداریان وەرگرت‪ .‬هەر چۆنێك ‌و جێگای شانازی هاواڵتیان بێت‪ .‬بەتایبەتیش‬ ‫بێت كێشەی الوازی فەرهەنگی قبوڵكردنی سەرۆك لە دۆخێكدا كە باس لە ناسیۆنالیست بوون لە‬ ‫‌و بوونی سەرۆك ‌ێ ئەوانی دی وەك خۆیان قبوڵبێت‌و چوارچێوەی بانگەشە بۆ بەهاكانی دیموكراسی بكرێت‪.‬‬ ‫فەلسەفەی بوونی سەرۆكیش لەمەدایە‪ ،‬بەو‬ ‫توانای لەخۆگرتنی جیاوازیەكانی هەبێت‪ ،‬لە پەیوەندی‬ ‫بە ناسیونالیزمی كوردی ‌و كولتور‌و پاشخانی زاڵی ئەندازەی لەم وەزیفەیەش دووربكەوێتەوە‪ ،‬لە پاساوی‬ ‫سیاسی لە كوردستان‌و نێو كوردا‪ ،‬النیكەم وەك بوون ‌و رەوایەتی دەسەاڵتەكەی كەم دەبێتەوە‪ .‬لە‬ ‫هەند ‌ێ ئاماژەشمان پێكردن لە س ‌ێ كێشەی تردا پەیوەندی بە سەرۆك ‌و رەمز بوونیشەوە دەبێت‬ ‫بە وریاییەوە رەچاوی سروشتی قۆناغەكە‌و ئەو‬ ‫خۆی نیشاندەدات‪:‬‬ ‫گۆڕانكاریانەی بەسەر چەمكەكان‌و چۆنیەتی‬ ‫‪ -‬كێشەی رەمزی هاوبەش‪.‬‬

‫تێكۆشان بۆ بەدیهێنان ‌و پیادەكردنیاندا هاتووە‪،‬‬ ‫لەگەڵ تایبەتمەندی دۆخی كورد‌و واقیعی نادەوڵەتی‬ ‫كوردستان بكرێت‪ .‬دەنا لە شیكردنەوە‌و رێكردن ‌و‬ ‫بەرەنجامگیریەكانماندا بە هەڵەدا دەچین‪ .‬بە حوكمی‬ ‫ئەوەی ئێستا نیوەی یەكەمی سەدەی بیستەم ‌و‬ ‫تەنانەت حەفتاكانی سەدەی رابردوو نیە‪ ،‬شێوازی‬ ‫خەباتكردن لە ئێستادا لە زۆر شوێن ‌و لەوانەش‬ ‫كوردستان تێكەڵە بە داخوازی دیموكراسی بوون‪.‬‬ ‫واتە ئەگەر تا دوێن ‌ێ ماركسیزم ئەو ملمالنێیەی لەگەڵ‬ ‫ناسیونالیزمدا دەكرد‪ ،‬لە ئێستادا دیموكراسی دەیكات‪.‬‬ ‫ئەو تەحەدایەی تێكەڵبوون و بەیەكەوە گرێدانی‬ ‫ماركسیزم‌و ناسیونالیزمیش دەكەوێتەوە‌و ناسیونالیزم‬ ‫لەگەڵ دیموكراسی جودان‪ .‬چونكە دیموكراسی لەڕووی‬ ‫مێژووییەوە لە چوارچێوەی مۆدێلی (دەوڵەت ‪-‬‬ ‫نەتەوە)‌دا گەشەی كردووە‪ ،‬دیموكراسی هەربۆیە تاكو‬ ‫ئێستاشی لەگەڵدا بێت كێشەی لەگەڵ ناسیونالیزمی‬ ‫توندڕەو هەیە نەك ناسیونالیزم بەشێوەیەكی گشتی‪.‬‬ ‫تایبەتمەندی دۆخی كوردیش لەم ڕووەوە كە‬ ‫واقیعی نادەوڵەتیی پێكیدەهێنێت‪ ،‬ئەگەر دەوڵەت‬ ‫لەڕێ‌ی لۆژیك‌و میكانیزم ‌و توانستەكانیەوە توانای‬ ‫بەڕەمز كردنی فەرمی رەمزەكان بخاتە بەردەم‬ ‫ناسیونالیزم‪ ،‬لە دنیای كوردیدا لە سایەی نەبوونی‬ ‫ئەم دامەزراوە‌و دەسەاڵت ‌و بژاردەدا‪ ،‬دروستكردن ‌و‬ ‫پارێزگاریكردن لە ڕەمزەكان دەبێتە كاری ئەخالقی‬ ‫رێبەر‌و سەركردە سیاسی‌و حیزبییەكان‪ .‬كە ئەوەش‬ ‫ملكەچ بووەو ملكەچە بۆ هەڵكشان‌و داكشان‪ .‬ئەوەی‬ ‫لە دۆخی ئێمەدا قوڕەكەی خەستتر‌و دۆخەكەشی‬ ‫دژوارتر كردووە‪ ،‬بە حوكمی نادەوڵەت بوون ‌و‬ ‫لێكهەڵوەشاوەیی نێوخۆیی‌و الوازی كەلتوری هەست‬ ‫بە لێپرسراوێتی نیشتمانی ‌و ئەخالقیی‪ ،‬نەبوونی‬ ‫هیچ بەڵگەنامە‌و چەسپاوێكی سازان لەسەركراوی‬ ‫نیشتمانیە‪ .‬كە سنور ‌ێ بۆ گەمەی ناشیرینی‬ ‫هێزەكان‌و شكاندنی رەمزەكان دابنێت‪ .‬بە واتایەكی‬ ‫تر دەركەوتن ‌و بەیانكردنێكی ناسیونالیزمانەی‬ ‫راستەقینەمان لە سەروو حیزبە نەرێنییەكانی سەر‬ ‫بە قوتابخانەی تەقلیدی بیری كوردایەتی نیە‪ .‬ئەوەی‬ ‫لەم ڕووەوە هەیە هەستە‪ ،‬كە هەند ‌ێ جار ئەویش‬ ‫دەكەوێتە بەر شەپۆلی ناكۆكی‌و ملمالنێكان‌و الواز‬ ‫دەبێت‪ .‬لێرەدا فرە حیزبیش كە پێداویستییەكی‬ ‫دیموكراسیە ‪ ،‬لە پەیوەندی بە ناسیونالیزمەوە‬ ‫دەبێت بە كێشە‪ .‬چونكە زیاد لە هێزێك خۆی بە‬ ‫میراتگری مێژوو كەلەپوری كوردایەتی ‌و هەڵگری‬ ‫دروشم‌و داواكاریەكانی دەزانێت‪ .‬لە سایەی نەبوونی‬ ‫چوارچێوەی كولتوری ‌و دامەزراوەیی بەهێزیش بۆ‬ ‫ئاراستەدانی دیموكراسیانەی جیاوازییە حیزبیەكان‪،‬‬ ‫زۆرجار سەر لە ملمالن ‌ێ ‌و ناكۆكی ‌و تەنانەت‬ ‫ناكۆكیی خوێناویشەوە دەردەهێنێت!‪ .‬لە دۆخێكی‬ ‫لەم جۆرەشدا‪ ،‬واتە نەبوونی دامەزراوە‌و پێوەر‌و‬ ‫دەستەبەریی ناسیونالیزمی بان حیزبی‌و سەرووی هێزە‬ ‫سیاسیەكاندا‪ ،‬پرسیارێك سەرهەڵدەدات‪ ،‬كە ئەویش‬ ‫ئەوەیە‪ :‬ئایە ناسیونالیزممان هەیە؟ وەاڵمەكەی الی‬ ‫ئێمە پێش چەندین ساڵ ‌و لە كتێبی (ناسیونالیزم‬ ‫‌و ناسیونالیزمی كوردی خوێندنەوەیەكی مەیدانی)‬ ‫داومانەتەوەو وتوومانە‪ :‬بەڵ ‌ێ ناسیونالیزمان هەیە‪،‬‬ ‫بەاڵم ناسیونالیزمێكی شێواو و شێوێنراو‪ .‬ناسیونالیزمی‬ ‫هۆكارە بابەتی ‌و خودییەكان ڕێ‌ی گرتووە لەوەی‬ ‫رۆڵی خۆی وەك ئەوەی پێویستە بگێڕێت‪.‬‬ ‫دەبێت كێشەی سەرۆكایەتی هەرێمیش‬ ‫لەم چوارچێوەدا بخوێنرێتەوە‪ ،‬چونكە ڕەگە‬ ‫قوڵەكانی لە كێشە بونیادیەكانی ناسیونالیزم‌و‬ ‫كێشەی ئەم ناسیونالیزمە لە دروستكردنی رەمزی‬ ‫هاوبەشدا شاراوەتەوە‪ .‬بەاڵم ئەم خوێندنەوەو بە‬ ‫یەكدیبەستنەوە تەنها یەك رەهەند‌و وەزیفەی نیە‪،‬‬ ‫یاخود نابێت بیبێت‪ ،‬واتە نابێت تەنها بە مەبەستی‬ ‫تێگەیشتن لە كێشەكانی سەرۆك‌و سەرۆكایەتی ئەم‬ ‫كارە بكەین‪ ،‬بەڵكو ڕووی دووەمیشی هەیە‪ ،‬ئەویش‬ ‫ئەوەیە سەرۆك‌و سەرۆكایەتی هەرێم النی كەم‬ ‫سەبارەت بە باشوری كوردستان ‌و ناڕاستەوخۆش‬ ‫ناسیونالیزمی كوردی بەگشتی‪ ،‬داڕشتنەوەو‬ ‫بیناكردنەوەی‪ ،‬دەتوان ‌ێ چ رۆڵ ‌ێ لە كەمكردنەوە‌و‬ ‫كاریگەری ئەم كێشە ریشەییەی ناسیونالیزمی‬ ‫كوردی باشووردا بگێڕێت؟‪ ،‬واتە دەبێت لێرەوە‬ ‫بگەڕێینەوە بۆ دیاریكردنی چارەسەر‪ ،‬بەاڵم ئەوەش‬ ‫ڕوونە كە ئەركێكی وا گەورە لە دەرەوەی توانای‬ ‫سەرۆكایەتی و سەرۆكی هەرێمەوەیە‪ ،‬ئەو دەتوانێت‬ ‫هاوكار‌و یارمەتیدەر بێت‪ ،‬چونكە لە بنەڕەتدا كێشەكە‬ ‫پەیوەندی بە كۆی هێزە سیاسیەكان‌و ناسیونالیزمی‬ ‫كوردی‌و دەركەوتە فیكری و رێكخراوەییەكان ‌و‬ ‫بەتایبەتیش یەكێتی‌و پارتی‌و ئەزموونی حوكمڕانی‬ ‫هەرێمەوە هەیە‪ .‬چونكە لەڕووی مێژووییەوە ئەوانەی‬ ‫لێپرسراوێتی تێكشكاندنی رەمزە هاوبەشەكانیان‬ ‫لە مێژووی هاوچەرخدا دەكەوێتە ئەستۆ‪ ،‬ئەم‬ ‫دوو هێزەن‪ ،‬بۆیە بەب ‌ێ چارەسەركردنی ئەم گرێ‌‬ ‫مێژووییە‪ ،‬یاخود گۆڕینێكی راستەقینەی تەرازووی‬ ‫هێز‌و دەستڕۆیشتوویی رەنگە هەوڵەكانی چارەسەر‬ ‫بەگوێرەی پێویست شوێنی خۆیان نەگرن‪ .‬پرسیاری‬

‫سەرەكیش لێرەدا ئەوەیە‪ :‬داخۆ لە ئێستادا هیچ‬ ‫پرۆژەیەكی لەو جۆرە لە ئارادایە؟ هیچ ئاسۆیەكی‬ ‫لەو جۆرە لەبەردەمدایە؟ بە بڕوای ئێمە بەداخەوە‬ ‫نەخێر‪.‬‬ ‫بەاڵم ئەوەش ناب ‌ێ واتای راگەیاندنی دەستەوسانی‬ ‫‌و لێپرسراوێتی لەكۆڵ خۆكردنەوەو چارەسەر‬ ‫سپاردن ب ‌ێ هیچ دەستپێكێك بە ئایندە بگەیەنێت‪،‬‬ ‫چونكە ئەوە درێژەدانە بە دۆخی رابردوو‪ ،‬كە دۆخی‬ ‫دژە رەمزی هاوبەش‌و فشۆڵی نێوخۆیی‌و بەدگومانی‬ ‫چەند سەرەیە‪ .‬خۆ ئەگەر سەرۆكی هەرێمی نوێ‌‬ ‫النی كەم هۆشیار بێت بە رەهەندە دەروونی‪،‬‬ ‫مێژوویی‪ ،‬سیاسی‌و جوگرافیەكانی ئەم كێشەیە‌و‬ ‫پەیوەندی ئەو بە پێگەكەی‌و ئەو رۆڵەی پێویستە‬ ‫بیبینێ‌‪ ،‬رەنگە ئومێدی ئەوەی ل ‌ێ بكرێت لەم ڕووەوە‬ ‫سەرەتایەكی جیاواز دەستپێبكات‪ .‬كە بە بڕوای‬ ‫ئێمە ئەمەش ئەركە نەك بژاردەیەكی بەردەمی‪ .‬بە‬ ‫حوكمی ئەوەی پێشڤەچوون‌و وەگەڕخستنی توانا‬ ‫رەمزییەكان لەم ئاستەدا‪ ،‬پەیوەستن بەو سەرەتا‌و‬ ‫رۆحیەت ‌و دەستپێكە نوێیەوە‪ ،‬ئەوەش دەخوازێت‬ ‫ێ بنیاتبنرێتەوە‪،‬‬ ‫سەرۆكایەتی هەرێم سەرلەنو ‌‬ ‫بەڵكو بینا بكرێت‪ ،‬بە حوكمی ئەوەی ئێمە لە‬ ‫قۆناغی پێشوودا لەبەر زیاد لە بابەتێكی بابەتی‬ ‫و خودی زیاتر لەوەی سەرۆكایەتی هەرێممان وەك‬ ‫دامەزراوەیەك هەبووبێت‪ ،‬سەرۆكی هەرێممان هەبووە‬ ‫بەڵكو ((رێبەری رزگاریخوازی گەلی كوردمان))‬ ‫لە بەرگی یەرۆكی هەرێمدا هەبووە؟‪ .‬رووداو ‌و‬ ‫كێشمەكێش‌و ملمالنێكانیش زۆرتر بە دەوری خودی‬ ‫كەسێتی سەرۆكدا سوڕاونەتەوە نەك سەرۆكایەتی‪،‬‬ ‫لە سۆنگەی واقیعی نادامەزراوەیی كۆی سیستمی‬ ‫سیاسیش لە هەرێمدا‪ ،‬كەسێتی سەرۆك لە ئاستی‬ ‫تاكەكەسیدا هەژموونی بەسەر ئەوانی تردا هەبووە‪،‬‬ ‫لەهەمان كاتدا تەوەرەی سەرەكی بە دەوردا‬ ‫سوڕانەوەی ملمالن ‌ێ نێوخۆییە مێژووییەكانیش بووە‪،‬‬ ‫كە ئەوەش وەك بینیمان كێشەی لێكەوتەوە‪.‬‬ ‫ئێستا ئەگەر ئەو پرسیارەی پێشتر وروژاندمان‬ ‫بیوروژێنینەوەو بڵێین‪ :‬داخۆ دەبێت لە گشت‬ ‫(كل)ەوە بگەڕێینەوە بۆ بەش (جز‌ء)؟ واتە‬ ‫لە ناسیونالیزمی كوردی و كێشەی نەبوونی‬ ‫رەمزی هاوبەشی هاوچەرخەوە بگەڕێینەوە بۆ‬ ‫بەدامەزراوەكردنی سەرۆكایەتی هەرێم‪ ،‬یاخود لە‬ ‫چارەسەركردنی كێشەكانی رابردووی سەرۆكایەتی‬ ‫‌و دووبارە بیناكردنەوەی دامەزراوەكەوە بگەڕێینەوە‬ ‫بۆ گشتیەكە‪ ،‬واتە ناسیونالیزمی كوردی؟ بە بڕوای‬ ‫ئێمە مەرج نیە لە بەردەوام هەڵبژاردنی یەك ‌ێ لەم‬ ‫دوو بژاردەدا بین‪ .‬بەڵكو دەتوانین بە شێوازی جیاواز‬ ‫لەسەر هەردوو ئاستەكەدا كار بكەین‪ .‬بەاڵم راستیەك‬ ‫هەیە ئەویش ئەوەیە‪ ،‬كاركردن لەسەر قواڵییەكانی‬ ‫ناسیونالیزمی كوردی كات‌و وزەی زۆرتر دەخوازێت‪،‬‬ ‫پرسێكی ستراتیژییە‌و زۆر شت دێنە چوارچێوەی‬ ‫باس‌و خواس‌و بەربەست‌و شانس ‌و بەرنامە بۆ‬ ‫داڕشتنەوە‪ .‬لەكاتێكدا سەرۆكایەتی پرسێكی‬ ‫هەنوكەییە‪.‬‬ ‫بە گوێرەی ئەو رێسایەش كە دەڵێت‪( :‬گەر‬ ‫هەمووی بەسەریەكەوە نەكرا‪ ،‬مەرج نیە واز‬ ‫لەوە بهێنرێت كە دەكرێت ‌و گونجاوە)‪ ،‬دەتوانین‬ ‫پرسی بیناكردنەوەی ئەم دەزگایە‌و دووبارە‬ ‫پێناسەكردنەوەی رۆڵ‌و وەزیفەی‪ ،‬لەڕووی دەروونی‬ ‫و سیاسی ‌و نەتەوەییەوە‪ ،‬بكەین بە سەرەتایەك‬ ‫بۆ وروژاندنێكی مەنهەجیتر‌و قوڵتر‌و نەتەوەییتر‌و‬ ‫كێشەی ناسیونالیزمی كوردی لەگەل رەمزی هاوبەش‬ ‫‌و كەم توانایی لەم ڕووەوە‪.‬‬ ‫چونكە بۆئەوەی پرسەكە لەسەر ئاستی‬ ‫ناسیونالیزمی كوردی دا بیری لێبكرێتەوە‌و‬ ‫خوێندنەوەی بۆ بكرێت‪ ،‬پێویستی بە زەمینە‬ ‫سازكردن‪ ،‬گێڕانەوەی ئومێد‪ ،‬دەستپێكی نوێ‌‪،‬‬ ‫گێڕانەوەی ئاستێكی ماقوڵ لە متمانەو نیشاندانی‬ ‫النی كەمی ئیرادە‌و نموونەی مەیدانی دەخوازێت‪.‬‬ ‫كە دەكرێت ئەم سەرەتایە لە سەرۆكایەتی هەرێمەوە‬ ‫دەستپێبكات‪ ،‬ئەمەش واتای فەرامۆشكردنی‬ ‫پرسەكە لەسەر ئاستی كۆی ناسیونالیزمی كوردی‬ ‫و شانسەكانی بەردەمی ناگەیەنێت‪.‬‬ ‫بەڵكو دەتوانێت یەك ‌ێ لە كارەكانی سەرۆكی‬ ‫هەرێمی نوێ‌‌و سەرۆكایەتی هەرێم‪ ،‬الكردنەوە بێت‬ ‫لەم پرسە‪ ،‬بۆئەوەی پێش هەموو شتێك كێشە‬ ‫بوونی بخاتە ڕوو‪ ،‬دواتر لە دوو ئاستدا هەوڵی لە‬ ‫دەرگادانی باسكردن لە چارەسەركردنی بوروژێنێت‪:‬‬ ‫(أ‌) ئاستی تیۆری ‌و فیكریی بە ئەنجامدانی‬ ‫كۆنفرانسی زانستی ‌و لێكۆڵینەوەی جۆرا‌وجۆر لەم‬ ‫بارەوە‪ ،‬بۆ دەستنیشانكردن ‌و پێناسەكردنێكی‬ ‫زانستیانە‌و بابەتیانەی كێشەكە‌و ڕەگ ‌و ڕیشە‌و‬ ‫ڕەهەند‌و دەركەوتەكانی‌و چۆنیەتی چارەسەركردنی‪.‬‬ ‫(ب‌) خەماڵندنی نەخشە رێگایەك لە بواری‬ ‫سیاسی‌و ئیداریدا‪ ،‬بە قوڵكردنەوەی رۆڵی ناوبژیوانی‬ ‫سەرۆك‌و سەرۆكایەتی‌و كەمكردنەوەی گرژییەكان‬ ‫‌و پڕكردنەوەی بۆشاییە سیاسییەكان‌و بە نیشتمانی‬ ‫كردنی هێزەكان و ‪ ...‬هتد ‪.‬‬

Profile for zamanpress.magazin

18  

18  

Advertisement