Page 16

‫چ��او پ�� ێ��کەو ت�� ن�‬

‫‪zamenpress@gmail.com‬‬ ‫ژمارە (‪ )18‬سێشەممە ‪2019/5/14‬‬

‫‪5‬‬

‫سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئیسالمی‪:‬‬

‫ه سێكسییه‌كان لەهەرێم فلتەر دەکرێن‬ ‫بەمنزیکانە سایت ‌‬

‫خەڵکێک هەیە تانەوتەشەر لە یەکێتی زانایانی ئاینی کوردستان دەدا کە ئامادەن بە‬ ‫هەفتە باسی یاری پۆبجی بکەن کە حەرامە‪ ،‬کەچی هەرگیز ناچن بەالی باسی گەندەڵی‌و‬ ‫چەوسانەوەی خەڵک لەالیەن دەسەاڵتەوە‪ .‬هاوارو ناڵەی خەڵک بۆ مووچەو نەبوونی نەوت‬ ‫و کارەبا نەبوونە جێی هەڵوەستەی ئەو یەکێتییە‪.‬‬ ‫عه‌بدوڵاڵ مه‌ال سه‌عید وه‌یسی‪ ،‬سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی كوردستان ئەو رەخنانە‬ ‫رەت دەکاتەوە و دەڵێت لە ئیسالمدا ئەوە بڕاوەتەوە کە دزی و گەندەڵی حەرامە‪ ،‬خۆ‬ ‫ناکرێ هەموو رۆژێ ئەمە بڵێنەوە‪ .‬سەبارەت بە قەدەغەکردنی سایتە سێکسی و پۆڕنۆکان‬ ‫لە کوردستان کە یەکێتییەکەی ئەوان بە چڕی کاری بۆ دەکات‪ ،‬ئاماژە بەوە دەکات ئەگەر‬ ‫بە تەواوی قەدەغە ناکرێ‪ ،‬ئەوا دەبێ فلتەریان لەسەربێ‪.‬‬ ‫سازدانی‪ :‬ئیرباهیم عەلی‬

‫* هۆكاری چی بوو ئه‌مساڵ‬ ‫لێژنه‌ی فتوا بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی‬ ‫كه‌مكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ موسڵمانان‬ ‫زه‌كاتی لێ بده‌ن ؟‬ ‫ ‌ئه‌نجومه‌نی بااڵی فتوا ئه‌مساڵ‬‫پێیان باشبوو بڕی‌ پاره‌كه‌ به‌ زیو‬ ‫دیاری بكه‌ن‪ .‬ئه‌م فتوایه‌ له‌ئه‌نجامی‬ ‫چاودێری بارودۆخی خه‌ڵك بووه‌و‬ ‫بڕیاره‌كه‌ له ‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی‬ ‫فه‌قیرو هه‌ژاردایه‌‪ .‬چونكه‌ دوو رێگه‌مان‬ ‫هه‌یه‌ بۆ دیاریكردنی زه‌كات یه‌كێكیان‬ ‫له‌ڕێی زێڕه‌وه‌یه‌ ئه‌ویتریان له‌ڕێی‬ ‫زیوەوە‪ .‬لیژنه‌ی فتوا كام رێگه‌یان به‌‬ ‫به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژاران بزانێ ئه‌وەیان‬ ‫هەڵدەبژێرێ‬ ‫* ئایا توانیوتانه‌ بڕیارو‬ ‫راسپارده‌كانی دوایین كۆنگره‌ جێبه‌جێ‬ ‫بكه‌ن به‌تایبه‌ت له‌ پێكهێنانی لقه‌كاندا؟‬ ‫ خۆشبه‌ختانه‌ ده‌توانم بڵێم‬‫كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوومان به‌ست‪.‬‬ ‫توانرا به‌ماوه‌یه‌كی پێوانەیی ته‌واوی‬ ‫بڕیارو راسپارده‌كانی كۆنگره‌ له‌كات و‬ ‫ساتی خۆیدا جێبه‌جێ بكرێت‪ .‬له‌مانگی‬ ‫یه‌كی ئه‌مساڵدا ته‌واوی لق و لێژنه‌كان‬ ‫پێكهێنران ئه‌مه‌ش ماوه‌یه‌كی قیاسی‬ ‫زۆر كه‌م بوو بۆ ئه‌و كاره‌‪.‬‬ ‫* ده‌وترێت له‌هه‌ندێك لقدا كێشه‌تان‬ ‫هه‌بووه‌ بۆ نموونه‌ له‌ پێكهێنانی لقی‬ ‫قه‌اڵدزێ؟‬ ‫نه‌خێر لقی قه‌اڵدزێ زۆر‬ ‫‬‫به‌ئاسایی پێكهێنراوه‌و زانیارییه‌كه‌ی‬ ‫جه‌نابت هه‌ڵه‌یه‌‪ .‬چونكه‌ لقی قه‌اڵدزێ‬ ‫ده‌ورو ته‌سلیمكراوه‌و پیرۆزباییشمان‬ ‫له‌ ستافی نوێ كرد‪ .‬به‌اڵم ئه‌وه‌ی‬ ‫قه‌اڵدزێ كه‌مێك له‌ لقه‌كانی دیكه‌مان‬ ‫دواكه‌وت‪ ،‬هه‌رچه‌نده‌ نه‌مانهێشت زۆر‬ ‫دوا بكه‌وێت‪.‬‬

‫ناکرێ‬ ‫مامۆستایانی‬ ‫ئاینی هەموو‬ ‫رۆژێک باسی دزی‬ ‫و گەندەڵی بکەن‬

‫* ده‌وترێت دواكه‌وتنه‌كه‌ په‌یوه‌ندی‬ ‫به‌كێشه‌ی سیاسییه‌وه‌ هه‌بووه‌؟‬ ‫ نه‌خێر‪ ،‬چونكه‌ دواكه‌وتنه‌ك ‌ه‬‫په‌یوه‌ندی به‌ نه‌خۆشكه‌وتنی به‌رپرسی‬ ‫پێشووی لقی قه‌اڵدزێ هه‌بوو‪.‬‬ ‫* ده‌كرێت پێمان بڵێی ئێوه‌ له‌سه‌ر‬ ‫چ بنه‌مایه‌ك ئه‌ندامانی لیژنه‌ی فتوای‬ ‫هه‌رێم دیاری ده‌كه‌ن؟‬ ‫ له‌سه‌ر بنه‌مای بڕوانامه‌و ئه‌زموونی‬‫كاری مه‌الیه‌تی دیاری ده‌كرێت‪ .‬لیژنه‌ی‬ ‫فتواش له‌گه‌ڵ به‌ستنی كۆنگره‌ ده‌بێ و‬ ‫ستافی نوێی یه‌كێتی زانایان ده‌سه‌اڵتی‬ ‫كه‌مكردن یا زیادكردنی ئه‌ندامانی‬ ‫لیژنه‌ی فتوای هه‌یه‌‪ .‬یان گۆڕینی‬ ‫ئه‌ندامانی لیژنه‌‪ .‬ئه‌نجومه‌نێكی بااڵی‬ ‫فتوا هه‌یه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان و‬ ‫له‌هه‌ر شوێنێكیش لقی یه‌كێتی زانایان‬ ‫هه‌بێ لیژنه‌یه‌كی فتوا هه‌یه‌ كه‌ لقێك ‌ه‬ ‫له‌و ئه‌نجومه‌نه‌ بااڵیه‪.‬‬ ‫* ئێوه‌ وه‌كو یه‌كێتی زانایان یاخود‬ ‫لیژنه‌ی فتوا‪ ،‬كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوتان نا‬ ‫بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی سایته‌ سێكسییه‌كان‪،‬‬ ‫ئه‌و كاره‌تان به‌كوێ گه‌یشتووه‌؟‬ ‫ ئێمه‌ كارمان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ت ‌ه‬‫كردووه‌و له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامیشداین‬ ‫بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و سایتانه‌‪.‬‬ ‫له‌گه‌ڵ داواكاری گشتی و وه‌زاره‌تی‬ ‫گواستنه‌وه‌وگه‌یاندن هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ‬ ‫كۆمپانیاكانی بواری ئینته‌رنێت له‌سه‌ر‬ ‫خه‌تین‪ ،‬كه‌ ئه‌و سایتانه‌ قه‌ده‌غه‌ بكه‌ین‬ ‫یا فلته‌ر بكرێن‪ .‬چونكه‌ ناكرێت ئه‌و‬ ‫سایتانه‌ هه‌موو كه‌سێك ده‌ستی پێیان‬ ‫بگات و بێ هیچ فلته‌رێك تەماشایان‬ ‫بکات‌‪.‬‬ ‫سیسته‌مێك هه‌یه‌ كه‌ له‌به‌شێك‬ ‫له‌ واڵتان كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت‬ ‫ئه‌ویش فلته‌ركردنه‌‪ .‬به‌بڕوای ئێم ‌ه‬ ‫ئه‌و سایتانه‌ كاریگه‌ری خراپیان‬ ‫ده‌بێ له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی مندااڵن‬ ‫لەمبارەیەوە‬ ‫هه‌رزه‌كارانمان‪.‬‬ ‫و‬ ‫ئێمه‌ش به‌رده‌وامین و تا ده‌گه‌ین ‌ه‬ ‫چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی‌‪ .‬نووسراومان بۆ‬ ‫داواكاری گشتی كردووه‌و خۆشبه‌ختانه‌‬ ‫به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و‬ ‫گه‌یاندن گه‌یشتوینه‌ته‌ ده‌ره‌نجامێکی‬ ‫باش و پێموابێ به‌منزیكانه‌ سایت ‌ه‬ ‫سێكسییه‌كان فلته‌ر ده‌كرێن‪.‬‬ ‫* ئه‌گه‌ر بڕیاره‌ وه‌زاره‌تی گه‌یاندن‌و‬ ‫داواكاری گشتی ره‌زامه‌ندبن ئەی بۆچی‬ ‫تائێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه‌؟‬ ‫ كاره‌كه‌ هه‌روا ئاسان نییه‌‪ ،‬به‌اڵم‬‫ده‌توانم بڵێم نزیكین له‌ فلته‌ركردن‪،‬‬ ‫نه‌ك مانه‌وه‌ی ئه‌و سایتانه‌ به‌و‬ ‫شێوه‌ی ئێستا‪ .‬چونكه‌ ئه‌و كار ‌ه‬ ‫ده‌بێ كۆمپانیاكانی بواری ئینته‌رنێت‬ ‫جێبه‌جێی بكه‌ن‪ .‬به‌شێك ل ‌ه‬ ‫كۆمپانیاكانیش پێویستییان به‌ كڕینی‬ ‫ئامێری تازه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌و فلته‌ركردنه‌‪.‬‬

‫ئەمساڵ‬ ‫دیاریکردنی زەکات‬ ‫لەسەر بنەمای‬ ‫نرخی زیو بووە‬ ‫نەک زێڕ‬ ‫* ره‌خنه‌یه‌كی زۆر له‌ یه‌كێتی‬ ‫زانایان و لیژنه‌ی فتوا ده‌گیرێت كه‌‬ ‫بڕیارو فتواكانتان ته‌نیا له‌سه‌ر بابه‌تی‬ ‫ساده‌ی نێو كۆمه‌ڵگه‌ن‪ ،‬کەچی ئه‌و‬ ‫بوارانه‌ی كێشه‌ی گه‌وره‌یان بۆ‬ ‫گوزه‌رانی هاواڵتیان دروستكردووه‌‬ ‫ئێوه‌ بێدەنگیتان هەڵبژاردووە؟‬ ‫ ئه‌و قسانه‌ كه‌ له‌سه‌ر یه‌كێتی‬‫زانایان ده‌كرێن ناحه‌قی تێدایه‌‪.‬‬ ‫چونكه‌ هه‌ندێك شت هه‌یه‌ له‌ئاینی‬ ‫ئیسالمدا جێگیركراوه‌و خۆ ناكرێت‬ ‫ئێمه‌ هه‌موو رۆژ بێین دووباره‌ی‬ ‫بكه‌ینه‌وه‌‪ .‬چونكه‌ ئه‌و شتانه‌ی كه‌‬ ‫جێگیرن پێویستیان به‌فتوا نییه‌‪.‬‬ ‫بۆ نموونه‌ خوا یه‌كه‌ یان پێنج نوێژ‬ ‫له‌سه‌ر مرۆڤی موسڵمان واجبه‌‪ ،‬ئێ‬ ‫ده‌كرێت لیژنه‌ی فتوا بێت هەموو‬ ‫جارێ ئەمانە بڵێتەوە؟ به‌هه‌مانشێوه‌‬ ‫له‌ئاینی ئیسالمدا موتڵه‌قه‌ن گه‌نده‌ڵی‬ ‫و دزی حه‌رامن‌‪ ،‬ئایا ده‌كرێت لیژنه‌ی‬ ‫فتوا بڵێت گه‌نده‌ڵی و دزی حه‌رامه‌‪.‬‬ ‫ئه‌وانه‌ی ئه‌و قسانه‌ ده‌كه‌ن له‌ئاینی‬ ‫ئیسالم تێنه‌گه‌یشتوون‪ ،‬چونكه‌ ئه‌وه‌‬ ‫ئه‌ساسیاتی دینی ئیسالمه‌ خواردنی‬ ‫ماڵی خه‌ڵك و دواخستنی قوتی‬ ‫خه‌ڵك حه‌رامه‌‪.‬‬ ‫ده‌یه‌وێت‬ ‫هه‌یه‌‪،‬‬ ‫خه‌ڵكێك‬ ‫یه‌كێتی زانایان رۆڵی دادگا ببینێ‬ ‫و خه‌ڵك دادگایی بكات‪ .‬كاری ئێمه‌‬ ‫دادگاییكردنی هیچ كه‌س نییه‌‪ .‬ئێمه‌‬ ‫قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ناكه‌ین كێ حه‌قه‌‬ ‫و كێ ناحه‌قه‌؟ یان بێین بڵێین فاڵن‬ ‫كه‌س گه‌نده‌ڵه‌و فاڵن كه‌س گه‌نده‌ڵ‬ ‫نییه‌‪ .‬یان فاڵن حیزب گه‌نده‌ڵه‌و‬ ‫فاڵن گه‌نده‌ڵ نییه‌‪ .‬ئێمه‌ رۆڵی دادگا‬ ‫نابینین ده‌بێ خه‌ڵك بزانێت كاری‬ ‫لیژنه‌ی فتوا رێنماییكردنی خه‌ڵكه‌‬

‫نه‌ك حوكمدان‪ .‬ده‌بێ خه‌ڵك جیاوازی‬ ‫له‌نێوانی فتواو حوكمدا بكه‌ن‪ .‬فتواو‬ ‫قه‌زا دوو شتی جیاواز بوون له‌مێژووی‬ ‫ئیسالمدا‪ .‬كاری لیژنه‌ی فتوا كارێكی‬ ‫و‬ ‫ئامۆژگاری‬ ‫ئامۆژگارییانه‌یه‌و‬ ‫رێنماییش له‌سه‌ر شتێك ده‌كرێـت‬ ‫كه‌ قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كرابێ‪ ،‬نه‌ك ئه‌و‬ ‫شتانه‌ی كه‌ جێگیرن له‌ئیسالمدا‪.‬‬ ‫* له‌مێژوی ئیسالمدا نموونه‌ی‬ ‫ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ فتواو موفتییه‌كان رۆڵی‬ ‫قه‌زایان بینیبێ؟‬ ‫ بووه‌‪ ،‬به‌اڵم ده‌بێ له‌الیه‌ن‬‫ده‌سه‌اڵته‌وه‌ ته‌خویل بكرێت‪ .‬بۆ‬ ‫نموونه‌ ئیمامی عومه‌ر له‌یه‌ك كاتدا‬ ‫موفتی و قازیش بووە بۆچی؟ چونكه‌‬ ‫ده‌سه‌اڵت كه‌ ئیمامی ئه‌بوبه‌كر بوو‪،‬‬ ‫رێگه‌ی پێدابوو‪ .‬فتوا له‌سه‌ر ده‌می‬ ‫پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ به‌دامه‌زراندن بووه‌و‬ ‫ده‌بێ ئێمه‌ش بگه‌ینه‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌و‬ ‫هه‌ر ده‌بێت ئه‌و كاره‌ به‌ته‌عین بكرێت‪.‬‬ ‫* بەاڵم ئەم قسانەی تۆ‬ ‫له‌كاتێكدایە تائێستاش خه‌ڵكێكی زۆر‬ ‫كه‌ كێشه‌ی هه‌بێ‪ ‌،‬له ‌بری دادگا پەنا‬ ‫بۆ لیژنه‌ی فتوا دەبات ئه‌ی ئه‌مه‌ رۆڵی‬ ‫دادگاو قه‌زا نییه‌؟‬ ‫ بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی فتوا رۆڵی‬‫ئامۆژگاری ده‌بینێ نه‌ك رۆڵی ئیلزامی‪.‬‬ ‫جیاوازی هه‌یه‌ له‌ بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی‬ ‫فتواو بڕیاری دادوه‌ر‪ .‬جیاوازییه‌كه‌ش‬ ‫ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر هاواڵتییه‌ك بڕیاری‬ ‫دادوه‌ر جێبه‌جێ نه‌كات‪ ،‬ئه‌وا ئه‌و‬ ‫دادوه‌ره‌ ده‌توانێ له‌ڕێگه‌ی پۆلیسه‌وه‌‬ ‫بڕیاره‌كه‌ به‌سه‌ر ئه‌و هاواڵتییه‌دا‬ ‫بسه‌پێنێ‪ ،‬به‌اڵم لیژنه‌ی فتوا ته‌نیا‬ ‫شته‌كانیان بۆ روون ده‌كاته‌وه‌‪.‬‬ ‫* ئه‌و فتوایه‌ی له‌ كێشه‌ی نێوان‬

‫مەرج نییە‬ ‫پێدانی بڕوانامەی‬ ‫زانستی بە‬ ‫ئافرەت بۆ ئەوەبێ‬ ‫ببنە ئیمام و‬ ‫خەتیب‬

‫دوو هاواڵتی له‌الیه‌ن لیژنه‌ی فتواو ‌ه‬ ‫ده‌درێت ته‌نانه‌ت له‌دادگاكانیش وه‌ك‬ ‫به‌ڵگه‌ پشتی پێ ده‌به‌سترێت‪ ،‬كه‌وایه‌‬ ‫بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی فتوا جێبه‌جێ‬ ‫ده‌كرێن نه‌ك ته‌نیا روونكردنه‌وه‌بن‪.‬‬ ‫ نه‌خێر‪ ،‬شته‌كه‌ مه‌به‌ به‌الیه‌كی‬‫تردا‪ .‬ئه‌و هاواڵتیانه‌ی دێنه‌ لیژنه‌ی‬ ‫فتوا زۆرجار له‌ ده‌زگایه‌كی فه‌رمی‬ ‫ده‌نێردرێن‪ .‬كه‌واته‌ ئه‌و ده‌زگایه‌‬ ‫لیژنه‌ی فتوا دیاری ده‌كات بۆ‬ ‫ئه‌وه‌ی بتوانێ قسه‌یه‌كی خێری تێدا‬ ‫بکات‪ ،‬یان هه‌ندێجار دوو هاواڵتی‬ ‫به‌ئاره‌زووی خۆیان دێنه‌ لیژنه‌ی فتوا‬ ‫كه‌ به‌ئاره‌زووی خۆیان هاتوون ئه‌و‬ ‫شه‌رعیه‌ته‌ت پێ ده‌ده‌ن كه‌ تۆ بێی‬ ‫قسه‌یه‌كیان له‌نێواندا بكه‌ی‪.‬‬ ‫* وه‌كو یه‌كێتی زانایانی ئاینی‪،‬‬ ‫تێڕوانینتان چیە له‌به‌رامبه‌ر پێدانی‬ ‫بڕوانامه‌ی زانستی ئاینی به‌ ئافره‌تان‌؟‬ ‫ بابه‌تی به‌خشینی بڕوانامه‌ی‬‫زانستی به‌ ئافره‌تان‪ ،‬زۆر به‌ هه‌ڵه‌‬ ‫قسه‌ی له‌باره‌وه‌ كراوه‌‪ .‬چونكه‌ كه‌س‬ ‫نه‌ی وتووه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی بڕوانامه‌‬ ‫وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌وه‌یە ببنه ‌ئیمام‬ ‫و وتاربێژ‪ .‬ته‌نانه‌ت ئه‌و مامۆستا‬ ‫به‌ڕێزانه‌ی ئه‌و بڕوانامانه‌شیان به‌و‬ ‫ئافره‌ته‌ به‌ڕێزانه‌ به‌خشیوه‌ قسه‌ی له‌و‬ ‫جۆره‌یان نه‌كردووه‌‪ .‬هیچ كه‌سێكیش‬ ‫ناتوانێ رێگه‌ی هه‌وڵدان بۆ فراوانكردنی‬ ‫رۆشنبیری ئاینی له‌هیچ كه‌س بگرێت‪.‬‬ ‫ئه‌و ئافره‌ته‌ به‌ڕێزانه‌ ویستوویانه‌‬ ‫رۆشنبیری ئاینی وه‌ربگرن‪ .‬ئه‌مه‌ش‬ ‫هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌‪ .‬نه‌ك مه‌الیه‌تی‬ ‫‌بکه‌ن‪ .‬ئه‌م بابه‌ته‌ پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی‬ ‫به‌ناحه‌قی له‌باره‌وه‌ دروستكرا‪.‬‬ ‫له‌ مێژووی ئاینی ئیسالمدا زانای‬ ‫ئافره‌ت هه‌بووه‌‪ .‬ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ری‬ ‫ئیسالم فه‌رموویه‌تی نیوه‌ی ئاینی‬ ‫ئیسالم له‌ حه‌زره‌تی عائیشه‌ وه‌ربگرن‪.‬‬ ‫كه‌واته‌ هیچ رێگرییه‌ك نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‬ ‫ئافره‌تان رۆشنبیری ئاینیان هەبێ یا‬ ‫نا‪.‬‬ ‫* لە رێوڕەسمێکدا ناونیشانەکە‌ی‬ ‫پێدانی بڕوانامه‌ی زانستی بوو به‌‬ ‫ئافره‌تانه هه‌روه‌كچۆن بڕوانامه‌ی‬ ‫زانستی به‌ پیاوێكیش ده‌درێ‪ ،‬ئه‌و‬ ‫ئافره‌تانه‌ش دەتوانن موماره‌سه‌ی‬ ‫هه‌مان كاری پیاوێكی ئاینی بكه‌ن؟‬ ‫ مه‌رج نییه‌ هه‌ر كه‌سێك‬‫بڕوانامه‌ی زانستی وه‌رگرت ببێ به‌‬ ‫وتاربێژ‪ .‬زۆر كه‌س هه‌یه‌ بڕوانامه‌ی‬ ‫زانستی وه‌رگرتووه‌و كارێكی دیكه‌‬ ‫دەکات‪.‬‬ ‫* به‌اڵم پیاوێك كه‌ بڕوانامه‌ی‬ ‫زانستی وه‌رده‌گرێت مه‌گه‌ر خۆی‬ ‫نه‌یه‌وێت ببێ به‌وتاربێژ ئه‌گینا هیچ‬ ‫رێگرییه‌كی نییه‌ بۆ ئه‌و كاره‌؟‬ ‫‪ -‬رێگری زۆره‌‪ .‬بۆیه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌‬

‫چۆن دەبێ لە‬ ‫کوردستان هەموو‬ ‫کەسێک بە ئاسانی‬ ‫دەستی بە سایتە‬ ‫سێکسییەکان بگات؟‬

‫به‌ڕێزانه‌ش باسی ئه‌وه‌یان نه‌كردوو ‌ه‬ ‫كه‌ ده‌بن به‌ئیمام و وتاربێژ‪ .‬ئه‌و‬ ‫بابه‌ته‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی الیه‌نێكی ئیسالمی‬ ‫به‌و كاره‌ هه‌ڵسابوو بۆیه‌ لێكدانه‌وه‌ی‬ ‫سیاسی بۆ كرا‪ .‬ویسترا به‌شێوه‌یه‌ك‬ ‫له‌شێوه‌كان به‌كاربهێنرێت‪ ،‬به‌اڵم‬ ‫ناكرێت ئێمه‌ هه‌موو شتێك به‌ سیاسی‬ ‫بكه‌ین‪.‬‬ ‫* بۆچی هێنده‌ به‌الی به‌ڕێزته‌وه‌‬ ‫قورسه‌ بڵێی ئافره‌ت ده‌توانێ‬ ‫موماره‌سه‌ی كاری مه‌الیه‌تی بكات؟‬ ‫ نه‌خێر‪ ،‬بابه‌ته‌كه‌ ئه‌وه‌ نییه‌‬‫هه‌ر كه‌سێك شتێك فێربوو بتوانێ‬ ‫فه‌راغێك پڕ بكاته‌وه‌‪ .‬ئه‌وان وه‌كو‬ ‫تاك ویستوویانه‌ زانیاری ئاینی خۆیان‬ ‫زیاد بكه‌ن‪ .‬ناكرێت له‌سه‌ر خۆمان ئه‌و‬ ‫واقیعه‌ دروست بكه‌ین و بڵێین ئه‌وانه‌‬ ‫مادام بڕوانامه‌ی زانستیان وه‌رگرت‬ ‫ده‌بێ كاریان پێبدرێت و بتوانن‬ ‫موماره‌سه‌ی كاری خۆیان بكه‌ن‪ .‬وه‌ك‬ ‫وتم زۆر كه‌سمان هه‌یه‌ بڕوانامه‌یه‌ك‬ ‫وه‌رده‌گرێت و موماره‌سه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌‬ ‫ناكات كه‌ بڕوانامه‌ی له‌باره‌وه‌ به‌ده‌ست‬ ‫هێناوه‌‪.‬‬ ‫* ده‌توانی به‌ ڕوونی پێمان بڵێی‬ ‫له‌ ئاینی ئیسالمدا رێگه‌پێدراوه‌ كه‌‬ ‫ئافره‌ت ئیماموخەتیب بێ؟‬ ‫ ئه‌و بابه‌ته‌‪ ،‬شتێكی جیاوازه‌و‬‫ئه‌مه‌ بابه‌تێكی فیقیهییه‌و ناكرێت‬ ‫له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌ تێكه‌ڵ بكرێت‪.‬‬ ‫ده‌كرێت فوقه‌هاكان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌‬ ‫قسه‌ بكه‌ن‪.‬‬ ‫* خۆت وه‌ك مامۆستایه‌كی ئاینی‬ ‫له‌م رووه‌وه‌ چی ده‌ڵێی؟‬ ‫ ئه‌و بابه‌ته‌ بابه‌تێكی فیقهیی‬‫خیالفییه‌و قسه‌ی له‌سه‌ر ناكه‌م‪.‬‬ ‫چونكه‌ من موفتی نییم‪.‬‬

Profile for zamanpress.magazin

18  

18  

Advertisement