Page 14

‫ع ��را ق��ی‬ ‫ێ‬

‫‪zamenpress@gmail.com‬‬ ‫ژمارە (‪ )18‬سێشەممە ‪2019/5/14‬‬

‫‪7‬‬

‫كورد ئاگاداری كارەکانی بانكی ناوه‌ندیی نییه‌‬

‫هەرجارەو نووسەرێک دەینووسێت‬

‫ﮐﻮرد ﻟﻪ ﻋﯿﺮاق‬ ‫‪٧‬‬

‫مەزهەر كەریم‬

‫ژنانیش دەتوانن‬ ‫زەمەن‬ ‫بانكی ناوه‌ندیی عێراق ك ‌ه به‌هه‌ستیارترین‬ ‫دامه‌زراوه‌ی ئابووریی‌و دارایی هه‌ژمار ده‌كرێت‬ ‫له‌واڵتدا‪ ،‬کەچی کورد نەک هیچ پۆستێکی‬ ‫بەرنەکەوتووە‪ ،‬بەڵکو ئاگاداری كاروباره‌كانیشی‬ ‫نییە‪.‬‬ ‫بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق‬ ‫لەمبارەیەوە دەڵێت‪ :‬كورد خۆی بە كه‌مته‌رخه‌م‬ ‫دەزانێ ‌ له‌ئاست دوورەپەرێزی لە ناوەندێکی‬ ‫وا گرنگ و هەستیاردا‪ .‬هەر ئەو نا‪ ،‬چەند‬ ‫پەرلەمانتارێکیش راستی ئەو قسەیە دەسەلمێنن‪.‬‬ ‫ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ئەندامی پەرلەمانی‬ ‫عێراق لەسەر فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسالمی بۆ‬ ‫زەمەن وتی‪ :‬الیه‌ن ‌ه عێراقییه‌كان ئامادەبوون‬ ‫پۆستی یه‌كێك له ‌وه‌كیله‌كانی بانكی ناوه‌ندیی‬ ‫بده‌ن به ‌كورد‪ ،‬کەچی به‌هۆی ملمالنێی‬ ‫حزبییانەی پارتی‌و یه‌كێتییه‌و‌ه ئه‌و پۆسته‌‬ ‫‌تائێستا نه‌دراو‌ه به‌كورد‪.‬‬ ‫له‌دوای رووخانی رژێمی به‌عس كورد وه‌كو‬ ‫هاوبه‌شێكی راسته‌قین ‌ه به‌شداریی ل ‌ه سه‌رله‌نوێ‬ ‫دامه‌زراندنه‌وه‌ی عێراقدا كر‌د و پشكی له‌سه‌رجه‌م‬ ‫دامه‌زراوه‌كاندا بۆ دیاریكرا‪ ،‬به‌اڵم به‌وته‌ی د‪.‬فازڵ‬ ‫نه‌بی بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق‪،‬‬ ‫كورد خۆی داوای هیچ پۆستێكی نه‌كردوو‌ه له‌ناو‬ ‫بانکی ناوەندییدا‪ ،‬ئه‌وه‌ش به‌زیانێكی گه‌وره‌‬ ‫شكاوه‌ته‌و‌ه بۆ هه‌رێمی كوردستان‪.‬‬ ‫نه‌بی بۆ “زه‌مه‌ن” روونیكرده‌و‌ه “به‌هۆی‬ ‫نه‌بوونی هیچ پۆستێكی ئیداریی له‌ناو بانكی‬ ‫ناوه‌ندییدا‪ ،‬چه‌ندین گرفت بۆ بانكه‌كانی كوردستان‬ ‫دروستكراون‪ .‬هەروەها‌تائێستاش بانكی ناوه‌ندی‬

‫د‪ .‬فازڵ نه‌بی‪:‬‬ ‫به‌هۆی‬

‫كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه‌‬

‫كورد زۆر پۆستی‬ ‫له‌ ده‌ستداوه‌‬

‫لقی خۆی له‌سلێمانی نه‌كردووەته‌و‌ه ك ‌ه پێشتر‬ ‫داخرابوو‪ ،‬هۆكاری ئه‌وه‌ش بۆ كه‌مته‌رخه‌می‬ ‫كورد خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌‪.‬‬ ‫بانكی ناوه‌ندیی عێراق له‌چه‌ندین پۆست‌و‬ ‫دامه‌زراوه‌ی هه‌ستیار پێكدێت‌و له‌الیه‌ن‬ ‫ئه‌نجومه‌نێكه‌و‌ه به‌ڕێوه‌ده‌برێت ك ‌ه پێی ده‌وترێت‬ ‫ئه‌نجومه‌نی كارگێڕیی ‌و ل ‌ه نۆ كه‌س پێكدێن‪،‬‬ ‫ئه‌وانیش پارێزگار‌و حه‌وت ئه‌ندام‌و یه‌ك راوێژكار‪.‬‬ ‫هه‌روه‌ها پارێزگاری بانكه‌ك ‌ه دوو بریكاری هه‌یه‌‪،‬‬ ‫به‌اڵم هیچ یه‌كێك له‌و پۆستان ‌ه به‌ده‌ست‬ ‫كورده‌و‌ه نین‪ ،‬بێجگ ‌ه له ‌ئه‌نجومه‌نی كارگێڕیی‬ ‫‪ ١٧‬پۆستی بااڵی دیك ‌ه لەو ‌بانكه‌دا هە ‌ن كه‌‬

‫هەمبانە‬

‫بریتین ل ‌ه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‬ ‫گشتی به‌وه‌كال ‌هت‌و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و‬ ‫به‌ڕێوه‌به‌ر‪.‬‬ ‫شیروان میرزا په‌رله‌مانتاری عێراق‌و ئه‌ندامی‬ ‫لیژنه‌ی دارایی بۆ “زه‌مه‌ن” وتی‪“ :‬كورد له كاتی‬ ‫دانوستان‌و گفتوگۆكانیدا له‌گه‌ڵ الیه‌نه‌كانی عێراقدا‬ ‫هێنده‌ی چاوی له‌سه‌ر پۆست ‌ه بااڵكان‌و پۆستی‬ ‫وه‌زیره‌كان هه‌یه‌‪ ،‬هێند‌ه گرنگی به‌پۆسته‌كانی‬ ‫دیك ‌ه نادات‪ ،‬ك ‌ه هه‌ندێك له‌و پۆستان ‌ه گرنگیی‬ ‫زۆریان هه‌یه‌‌و پێگه‌ی هه‌ستیارن”‪.‬‬ ‫شیروان وتیشی‪“ :‬ئه‌گه‌ر كورد به‌وردی‬ ‫كار له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و پۆست ‌ه هه‌ستیارانه‌‬ ‫نه‌كات‪ ،‬ئه‌وا ل ‌ه داهاتوودا به‌زیانێكی زۆر بۆی‬ ‫ده‌شكێته‌وه‌‪ ،‬بۆی ‌ه پێویست ‌ه الیه‌ن ‌ه كوردییه‌كان‬ ‫داوا بكه‌ن ل ‌ه سه‌رجه‌م پۆست ‌ه هه‌ستیاره‌كان‌و‬ ‫دامه‌زراوه‌كاندا پشكی كورد پارێزراو بێ”‪.‬‬ ‫حزب ‌ه بااڵده‌سته‌كانی هه‌رێمی كوردستان‬ ‫ئاماژ‌ه به‌و‌ه ده‌كه‌ن‪ ،‬حكومه‌تی به‌غدا‌و الیه‌نه‌‬ ‫عێراقییه‌كان ل ‌ه ده‌ستوور الیانداوه‌‌و پشكی‬ ‫كورد ناده‌ن لەناو دامه‌زراوه‌كانی عێراقدا‪،‬‬ ‫له‌وباره‌یه‌و‌ه ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید په‌رله‌مانتاری‬ ‫عێراق‌و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئاماژەی بەوەدا‪،‬‬ ‫الیه‌نه‌كانی عێراق ئاماده‌ن یه‌كێك له‌بریكاره‌كانی‬ ‫پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی‌و چه‌ند پۆستێكی‬ ‫دیكه‌ی ناو دامه‌زراوه‌ك ‌ه بده‌ن ب ‌ه كورد‪ ،‬به‌اڵم‬ ‫به‌هۆی ملمالنێ‌و ناكۆكییه‌كانی نێوان پارتی ‌و‬ ‫یه‌كێتی‪‌،‬تائێستا ئه‌و پرس ‌ه یه‌كالیی نه‌بوه‌ته‌وه‌‪.‬‬ ‫روونیشیكرده‌وه‌‪ ،‬نه‌بوونی هیچ كوردێك له‌‬ ‫پۆست ‌ه بااڵكانی بانكی ناوه‌ندییدا بوه‌ت ‌ه هۆی‬ ‫زیانێكی زۆری ئابوری‌و دارایی بۆ هه‌رێمی‬ ‫كوردستان‪ ،‬به‌تایبه‌ت ل ‌ه پرسه‌كانی خستنه‌بازاڕی‬ ‫دراوو مامه‌ڵه‌ی دۆالر به‌رامبه‌ر به‌دینار‪.‬‬

‫سیاسییەكی نوێخواز‬

‫ئا‪ :‬زەمەن‬ ‫لەناو الیەنە سیاسییەكانی عێراقدا بە‬ ‫سیاسییەكی نەرم‌و نیان ناسراوە‌و لەسەر‬ ‫ئاستی دەرەوەش پەیوەندییەكی بەهێزی‬ ‫دروست كردووە‪ ،‬دەیەوێت بە ستایلێكی‬ ‫ێ سیاسەت بكات‌و خۆی بەدوور بگرێت‬ ‫نو ‌‬ ‫ێ تائیفی‌و مەزهەبییەكان‪ ،‬هەوڵیش‬ ‫لە ملمالن ‌‬ ‫دەدات خۆی لەو باكگراوندە دابڕنێت كە وەكو‬ ‫پاشكۆی ئێران سەیر بكرێت‪ ،‬بۆیە لەناو‬ ‫جەماوەرەكەیدا بەپیاوە نوێخوازەكە ناسراوە‪.‬‬ ‫عەممار عەبدولعەزیز موحسن تەباتەبائی‬ ‫ئەلحەكیم‪ ،‬سەرۆكی رەوتی حیكمەی‬ ‫نیشتمانی‪ ،‬ساڵی ‪ 1971‬لە شاری نەجەف‬ ‫لەدایك بووە‪ ،‬بەهۆی ئەوەی باپیری مەرجەعی‬ ‫بااڵی شیعەكانی عێراق بووە‌و بنەماڵەیەكی‬ ‫دیار بوون‪ ،‬لەگەڵ هاتنە سەركاری سەدام‬ ‫حسێن‪ ،‬لەالیەن دەزگا ئەمنییەكانەوە‬ ‫هەوڵ بۆ دەستگیركردنیان دراوە‪ ،‬بۆیە‬ ‫بنەماڵەكەی بەرەو ئێران هەاڵتوون‪ ،‬خوێندنی‬ ‫لە بواری ئایینیدا تەواو كردووە‌و بڕوانامەی‬ ‫بەكالۆریۆسیشی لە یاسادا لە زانكۆی قوم‬ ‫بەدەست هێناوە‪.‬‬ ‫بەهۆی ئەوەی عەممار كەسێكی وریا‌و‬ ‫لێهاتوو بووە‪ ،‬هەر زوو بۆتە جێی سەرنجی‬ ‫محەمەد باقر حەكیمی مامی‪ ،‬كە سەرۆكایەتیی‬ ‫ئەنجومەنی بااڵی شۆڕشی ئیسالمیی كردووە‪،‬‬ ‫بۆیە عەمماری وەكو نوێنەری خۆی بۆ چەندین‬

‫بانكی ناوه‌ندیی دامه‌زراوه‌یه‌كی‬ ‫سه‌ربه‌خۆی ‌ه ل ‌ه عێراقدا چه‌ندین ئه‌ركی‬ ‫له‌ئه‌ستۆدای ‌ه له‌وانه‌‪:‬‬ ‫* رێكخستنی پاره‌ی یه‌ده‌گی عێراق‬ ‫له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و پاراستنی رێژه‌كه‌ی‬ ‫* چاودێریكردنی دراوی عێراق له‌ناو‬ ‫بانكی نێوده‌وڵه‌تی‌و سه‌رپه‌رشتیكردنی زێڕ‬ ‫* له‌چاپدانی دراوو كۆنترۆڵكردنی‬ ‫رێژه‌ی پاره‌ی نه‌ختین ‌ه ل ‌ه بازاڕ‌و بانكه‌كاندا‬ ‫* كۆنترۆڵكردنی به‌های دینار‬ ‫له‌به‌رامبه‌ر دراو‌ه بیانییه‌كان‬ ‫* خستنه‌بازاڕی دۆالر‌و پارێزگاریكردن‬ ‫لە به‌رزبوونه‌و‌ه ‌و نزمبوونه‌وه‌ی به‌های‬ ‫دینار‬ ‫* پاراستنی سه‌قامگیریی نه‌ختینه‌یی‌و‬ ‫رێگرتن ل ‌ه هه‌اڵوسان ‌و جێبه‌جێكردنی‬ ‫سیاسه‌تی نه‌ختینه‌‬ ‫* رێكخستن‌و سه‌رپه‌رشتیكردنی‬ ‫كه‌رتی بانكی‌و سیستمی دارایی ل ‌ه عێراقدا‬

‫كۆڕ‌و كۆبوونەوەی جیهانی رەوانە كردووە‌و‬ ‫كچێكی خۆیشی پێداوە‪ ،‬بەوەش عەممار‬ ‫چانسی لەناو ئەنجومەنی بااڵی ئیسالمیدا‬ ‫زیاتر بووە‪.‬‬ ‫دوای رووخانی رژێمی بەعس گەڕاوەتەوە‬ ‫بۆ عێراق‌و دەستی بە چاالكی كردووە لە‬ ‫بوارەكانی سیاسی‌و ئاینی‌و كۆمەاڵیەتی‌و‬

‫رۆشنبیریدا‪ ،‬سەرۆكایەتیی دامەزراوەی‬ ‫شەهیدی میحرابی گرتۆتە دەست‪ ،‬كە‬ ‫دامەزراوەیەكی رۆشنبیریی‌و ئایینییە‪ ،‬لەساڵی‬ ‫‪‌2009‬و لەسەر وەسیەتنامەی باوكی‪ ،‬وەكو‬ ‫سەرۆكی ئەنجومەنی بااڵی شۆڕشی ئیسالمی‬ ‫لە عێراق هەڵبژێردراوە‌و لەهەڵبژاردنەكانی‬ ‫‪2014‬دا ‪ 30‬كورسیی پەرلەمانی عێراقیان‬

‫بەدەست هێناوە‪ ،‬لەگەڵ چەند الیەنێكی دیكە‬ ‫ئیئتیالفی یەكگرتووی عێراقیان پێكهێناوە‌و‬ ‫بوونەتە زۆرینەی پەرلەمانی‪ ،‬هەتا لەساڵی‬ ‫‪2016‬دا عەممار حەكیم وەكو سەرۆكی‬ ‫ئیئتیالفەكە هەڵبژێردراوە‪.‬‬ ‫بەهۆی دروستبوونی ناكۆكی لەنێوان‬ ‫عەممار حەكیم‌و سەركردەكانی دیكەی‬ ‫ئەنجومەنی بااڵی ئیسالمی لەسەر شێوازی‬ ‫كار‌و خەباتی سیاسی‪ ،‬لەساڵی ‪2017‬دا‬ ‫دەستی لە پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنەكە‌و‬ ‫ئەندامیەتی ئەو حزبە كێشایەوە‌و پارتێكی‬ ‫نوێی بەناوی رەوتی حیكمەی نیشتمانی‬ ‫راگەیاند‌و خۆی سەرۆكایەتی رەوتەكەی گرتە‬ ‫دەست‪.‬‬ ‫ێ دەڕوانێتە‬ ‫عەممار بە دیدگایەكی نو ‌‬ ‫سیاسەتكردن‌و دەیەوێت خۆی لە پاشكۆیەتی‬ ‫ئێران‌و ملمالنێی تائیفی‌و مەزهەبی بەدوور‬ ‫ێ سیاسەت بكات‪،‬‬ ‫بگرێت‌و بەشێوازێكی نو ‌‬ ‫هەربۆیە لەمیانی هەڵبژاردنەكانی ساڵی‬ ‫‪2018‬دا دروشمی عێراقیانەی بەرز كردەوە‌و لە‬ ‫ریزبەندی الیەنە براوەكانی هەڵبژاردندا پلەی‬ ‫چوارەمی بەدەست هێنا‪.‬‬ ‫عەممار حەكیم هاوسۆزییەكی زۆری لەگەڵ‬ ‫دۆزی كورددا هەیە‌و ئاستی پەیوەندییەكانیشی‬ ‫لەگەڵ الیەنە كوردستانییەكاندا زۆر باشە‪،‬‬ ‫هاوكات بەرگرییەكی گەورە لە سیستمی‬ ‫فیدراڵی دەكات لەعێراقدا‌و لەگەڵ ئەوەیە‬ ‫عێراق بكرێت بەچەند هەرێمێك‪.‬‬

‫لەگەڵ ئەوەی ژنانی عێراق دوچاری‬ ‫ژیانی خێڵەكی‌و دەربەدەری‌و شەڕی زۆر‬ ‫هاتوون لەسەر خاكەكەیان‪ ،‬بەاڵم لێرەو‬ ‫لەوێ‌ ژنانێك دەبینین لە كۆمەڵگای عێراقیدا‬ ‫بەدرێژایی سەدان ساڵ دەبنە ناوو ناوبانگ‬ ‫بۆ خۆیان‌و ژنانی دیكەی عێراقیەكان‪،‬‬ ‫یەكێك لەو ژنانەش (زەها حەدید)ە‪ ،‬كە‬ ‫ناسراوە بە شاژنی دیزاین و بیناسازی‪.‬‬ ‫ئەگەر لە لیستی ‪ 100‬بیناسازی گەورەی‬ ‫جیهان بڕوانیت‪ ،‬تەنها ناوی یەك ژنی‬ ‫تێدایە‪ ،‬كە ئەویش عێراقیە‪“ .‬زەها حەدید”‬ ‫ئەو ژنەی كە بەپێی گۆڤاری تایم یەكێكە‬ ‫لە ‪ 100‬كەسایەتیە هەرە بەهێزەكەی جیهان‬ ‫و بەپێی گۆڤاری فۆربسی ئەمریكایش بێت‬ ‫یەكێكە لە ‪ 100‬ژنە هەرە بەهێزەكەی جیهان‪.‬‬ ‫زەها لە ساڵی ‪ 1950‬لەبەغدا لەدایكبووە‪،‬‬ ‫كچی وەزیری پێشووی دارایی عێراق محەمەد‬ ‫حەدیدە‪ ،‬كە لەنێوان سااڵنی (‪1958‬‬ ‫‪ )1963‬پالنی ئابوری عێراقی داڕشتووە‪.‬‬‫زەها لە كۆتایی دەیەكانی ساڵی‬ ‫‪1970‬ەوە دەستدەكات بە بیناسازی‌و‬ ‫دیزاینەكانی سەرنجی زۆربەی پسپۆڕانی ئەو‬ ‫بوارەی بەرەو الی خۆی رادەكێشێت‪ ،‬كاتێك‬ ‫كە لە پێشبڕكێیەكدا لەئەڵمانیا بەشداری‬ ‫دەكات دیزاینەكەی خەاڵتی یەكەم دەباتەوە‪.‬‬ ‫زەها تا ئێستا ‪ 16‬خەاڵتی نێودەوڵەتی‬ ‫بەدەستهێناوە‪ ،‬ئەو یەكەم ژنە دیزاینەری‬ ‫بیناسازیە كە توانیویەتی لەساڵی ‪2004‬‬ ‫خەاڵتی “پریتكزكر” بباتەوە كە بە “خەاڵتی‬ ‫نۆبڵی بیناسازیی” ناودەبرێت‪ .‬لەساڵی‬ ‫‪ 2016‬مەدالیای زێڕینی پاشایەتی بەریتانیای‬ ‫پێبەخشراوە‪ ،‬كە لە ساڵی ‪1848‬ەوە ئەم‬ ‫مەدالیایە بەباشترین بیناسازی ئەو واڵتە‬ ‫بەخشراوە‪.‬‬ ‫زەها زیاتر لە ‪ 1000‬پڕۆژەی سەرنجڕاكێش‌و‬ ‫گەورەی لە ‪ 44‬واڵتی جیهاندا دروستكردووە‪،‬‬ ‫لەوانە “هونەرە هاوچەرخیەكانی ڕۆما‪،‬‬ ‫وێستگەی شەمەندەفەری ستراسبۆرگ‬ ‫لەئەڵمانیا‪ ،‬سەنتەی عەلیێف لە باكۆ –‬ ‫ئازربایجان‪ ،‬پردی ئەبوزەبی لە ئیمارات‪،‬‬ ‫یاریگای ستادیۆمی قەتەری تایبەت بە‬ ‫مۆندیالی ‪ ،2022‬ستادیۆمی ئۆڵۆمپی لە‬ ‫لەندەن‪ ،‬خانەی ئۆپرا لە چین‪ ،‬میترۆی‬ ‫ریاز‪ ،‬مۆزەخانەی ماكسی لە رۆما‪ ،‬بینای‬ ‫شانیل لە نیویۆرك‪ ،‬بەندەری سالیرتۆ لە‬ ‫ئیتاڵیاو گەورەترین فڕۆكەخانەی جیهان‬ ‫لە پەكین”‪.‬‬ ‫زەها ئەو ژنە عێراقیەی دەبێتە سەر‬ ‫مانشێتی رۆژنامەكانی دونیاو رۆژنامەیەكی‬ ‫ئیتاڵی لەبارەی زەهاوە دەنوسێت‪“ :‬ئەم ژنە‬ ‫ئەسمەرە چاوڕەشە عێراقیە‪ ،‬بەگەورەترین‬ ‫هونەرمەندی سەردەمی نوێ‌ دادەنرێت”‪.‬‬ ‫زەها وەك ژنێكی عێراقی و شاژنی‬ ‫دیزاین‌و بیناسازی وانەی لە زۆرێك لە‬ ‫ناودارترین زانكۆكانی ئەمریكاو ئەوروپا‬ ‫وتۆتەوەو تا كاتی خانەنشینكردنی لە‬ ‫ساڵی ‪ ،2015‬لە ئەنیستیتۆی بیناسازی‬ ‫زانكۆی هونەری ڤییەننا خاوەنی كورسی‬ ‫پڕۆفیسۆری بووە‪.‬‬ ‫ئەو ژنە عێراقیە كە ناوبانگێكی گەورەی‬ ‫هەبوو لە جیهانی بیناسازی و دیزاینی‬ ‫بیناسازیدا‪ ،‬ئەو مێزەی كاری لەسەر دەكرد‬ ‫نرخی ‪ 380‬هەزار دۆالری ئەمریكی بووە‪.‬‬ ‫ئەو ژنە عێراقیە بەتەنها كاری بۆخۆی‬ ‫نەكرد بەڵكو بووە سیمبول لە مێژووی‬ ‫ژنانی جیهان‌و عێراقیەكاندا‪ ،‬كە یەكەم‬ ‫ژنی دیزاین‌و بیناسازی سەدەی بیست‌و‬ ‫بیست و یەكیش هەژمار دەكرێت ئێستا ئەو‬ ‫ناوێكی درەشاوەیە لەمێژووی ژنانی عێراق‬ ‫و جیهاندا‪.‬‬

Profile for zamanpress.magazin

18  

18  

Advertisement