Page 12

‫ن�� ێ ��ودەو �ڵ�ە ت��ی‬

‫‪zamenpress@gmail.com‬‬ ‫ژمارە (‪ )18‬سێشەممە ‪2019/5/14‬‬

‫‪9‬‬

‫ملمالنێی ئەمریکا و ئێران و ئیسرائیل‬

‫خۆرهه‌اڵتی ناوه‌ڕاست ده‌بێته‌وه به جێگایه‌کی مه‌ترسیدار‬ ‫سایمۆن هه‌ندرسن‬ ‫دیسان هه‌وری جه‌نگ ئاسمانی‬ ‫خۆرهه‌اڵتی ناوه‌ڕاست داده‌گرێت؟‬ ‫ئاگربه‌ستێکی پڕ د‌ڵه‌ڕاوکی‪ ،‬کۆتایی‬ ‫به شه‌ڕێکی نه‌گریسی ‪ ٤٨‬کاتژمێری‬ ‫نێوان ئیسرائیل و هێزه‌کانی حه‌ماس‬ ‫هێنا له که‌رتی غه‌زه‪ .‬ئێستاش که‌شتی‬ ‫فڕۆکه‌هه‌ڵگری ئەمریکی‪ ،‬شانبه‌شانی‬ ‫بۆمبهاوێژه‌کانی هێزی ئاسمانیی به‌ره‌و‬ ‫که‌نداوی فارس به‌ڕێوه‌ن تا ڕێگه له‌هه‌ر‬ ‫چاالکییه‌کی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی ئێران‬ ‫بگرن‪.‬‬ ‫‌چاالکی ئێرانی ڕۆژی هه‌ینی به‌دی کرا‪،‬‬ ‫بۆ یه‌کشه‌ممه ئێواره‌که‌ی بارهه‌ڵگره‌که‬ ‫که (که‌شتی فڕۆکه‌هه‌ڵگری ئه‌براهام‬ ‫لینکۆڵنی ئه‌مریکی) یه له‌گه‌ڵ که‌شتییه‬ ‫یاوه‌ره‌کانی به‌ره‌و که‌نداو جواڵن‪ .‬ئێستا‬ ‫ده‌بێ له ده‌ریای ناوه‌ڕاست بن‪ ،‬ده‌بێ‬ ‫که‌ناڵی سوێس ببڕن‪ ،‬ئینجا ده‌ریای‬ ‫سووریش پێش ئه‌وه‌ی به که‌ناراوی یه‌مه‌ن‬ ‫و عه‌ماندا بڕۆن و بگه‌نه گه‌رووی هورمز‪.‬‬ ‫رۆژنامه‌ی نیوۆرک تایمزی ئەمریکی‬ ‫له‌زاری چه‌ند به‌رپرسێکی بااڵی ئەمریکاوه‬ ‫که ناوی نه‌هێناون نووسیویه‌تی‪‘ :‬مه‌ترسی‬ ‫تازه له‌و ڕێره‌وه ئاوییەکانه‌دا په‌یدا بووه‬ ‫که هێزه ده‌ریاییه‌کانی ئێران چاالکی‬ ‫تێدا ده‌که‌ن’‪ .‬دیاره مه‌به‌ستیان گه‌رووی‬ ‫هورمزه که ڕێڕه‌وێکی ته‌سکی نێوان‬ ‫که‌نداوی عه‌ره‌بی و ئۆقیانووسی هیندیه‬ ‫که له‌وێوه نه‌وتی ناوچه‌که ده‌ڕوات بۆ‬ ‫بازاڕه‌کانی چین و هیندستان و بازاڕه‌کانی‬ ‫تری ئاسیا‪.‬‬ ‫هه‌ر ده‌ستتێخستنێک له ڕه‌وتی‬ ‫ڕۆیشتنی نه‌وت له‌و ڕێڕه‌وه‌وه‪ ،‬نرخی نه‌وت‬ ‫ته‌نانه‌ت له ئەمریکاش به‌رز ده‌کاته‌وه‬ ‫(ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه گرفت دروستکردن‬ ‫له گه‌روی بابولمه‌نده‌ب)یش هه‌مان‬ ‫ده‌ره‌نجامی ده‌بێ‪ ،‬که ته‌نگه‌یه‌کی نێوان‬ ‫ده‌ریای سوورو ئۆقیانووسی هیندییەو‬

‫له‌پاڵ ده‌ستی یه‌مه‌نه که هێزه‌کانی‬ ‫حوسی پشتگیریکراو له‌الیه‌ن ئێرانه‌وه‬ ‫بااڵده‌ستن به‌سه‌ر سه‌نعادا)‪.‬‬ ‫ڕاوێژکاری‬ ‫به‌یاننامه‌یه‌کدا‪،‬‬ ‫له‬ ‫ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئەمریکا‪ ،‬جۆن بۆڵتن‬ ‫هۆشداریداوه که ئامانج له ناردنی ئه‌و هێزه‬ ‫“په‌یامێکی ڕوون و هه‌ڵه‌هه‌ڵنه‌گره که‬ ‫هه‌ر هێرشێک بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی‬ ‫ئەمریکا و دۆسته‌کانمان ڕوبه‌ڕوی هێزێکی‬ ‫پۆاڵیین ده‌بێته‌وه”‪.‬‬ ‫بۆ وه‌اڵمدانه‌وه‌ی پرسیارێک‪ ،‬هه‌ندێک‬ ‫ورده‌کاری هه‌یه له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا‬ ‫ده‌رده‌که‌وێ‪ ،‬بۆ خاتری خوا ئه‌وه چی‬ ‫ڕوده‌دات؟ هه‌رچۆنێکبێ ڕه‌نگه هه‌فته‌یه‌ک‬

‫بخایه‌نێ تاکو که‌شتی لینکۆڵن ده‌گاته‬ ‫که‌نداو‪ .‬ئه‌گه‌ر بۆمبهاوێژه‌کانیش له‬ ‫بنکه‌کانی ئەمریکاوه بجوڵێنرێن چه‌ند‬ ‫ڕۆژێکیان پێده‌چێ تاکو ده‌گه‌ن و‬ ‫ده‌خرێنه‌کار‪.‬‬ ‫هه‌ندێک زانیاریم هه‌یه سه‌باره‌ت به‬ ‫خستنه‌گه‌ڕی ئه‌و هێزانه‪ .‬ساڵی ‪ ٢٠١٢‬من‬ ‫له‌ناو که‌شتیهه‌ڵگری لینکۆڵندا و کاتی‬ ‫ناردنی هێز بۆ که‌نداو ‪ ٢٤‬کاتژمێرم به‌سه‌ر‬ ‫برد‪ .‬به فڕۆکه له به‌حره‌ینه‌وه چووم‬ ‫بۆ سه‌ر که‌شتیه‌که که له مه‌ودای ‪٣٠‬‬ ‫کیلۆمه‌تردا به که‌ناری ئێراندا ده‌هات و‬ ‫ده‌چوو‪ .‬ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی فڕۆکه‌کانی‬ ‫جۆری ئێف ‪ ١٨-‬به‌رده‌وام بوون‪ ،‬وه‌ک‬

‫نیشاندانی هێز که ئامانجیان وروژاندنی‬ ‫ئایه‌توڵاڵ خامه‌نه‌یی بو له تاران‪ .‬ئه‌وه‬ ‫مایه‌ی سه‌رسامیم بوو پێیان‪.‬‬ ‫له‌وه‌ش واوه‌تر‪ ،‬ساڵی پار سه‌ردانی‬ ‫بنکه‌ی ئاسمانی ‘عوده‌ید’م کرد له‬ ‫قه‌ته‌ر که له‌وێوه کۆمه‌ڵێک فڕۆکه‌ی بی‪-‬‬ ‫‪ ٥٢‬له ته‌ڤگه‌ردا بوون دژی داعش له‬ ‫عێراق و سوریا‪ .‬دیاره فڕۆکه‌کان له‌‌کاتی‬ ‫نیشاندانی فیلمی ‘دکتۆر سترینگلۆف’ وه‬ ‫تازه‌کراونه‌ته‌وه‪ .‬له‌بری قومبه‌له‌ی ئه‌تۆمی‪،‬‬ ‫له‌ناو ئه‌و قومبه‌النه‌ی من ڕێگه‌م درا بوو‬ ‫بیانبینم‪ ،‬چه‌کی نزمه ‪-‬ته‌قینه‌و‌ه بوون که‬ ‫له توانایاندا بوو ته‌نیا ژوورێکیش له‌ناو‬ ‫خانوویه‌کدا بکەنه ئامانج و بیپێکن‪.‬‬

‫وادیار نییه په‌یوه‌ندی هه‌بێت له‌نێوان‬ ‫ڕوداوه‌کانی غه‌زەو ترسه کتوپڕه‌کانی‬ ‫که‌نداو و ئێراندا‪ .‬روداوه‌کانی غه‌زه‬ ‫کاتێک ته‌قینه‌وه که چه‌کدارانی جیهادی‬ ‫‌‌حەماس سه‌ربازانی ئیسرائیلیان کرده‬ ‫ئامانج‪ ،‬کاردانه‌وه‌ی ئیسرائیل وه‌اڵمی‬ ‫حه‌ماسی لێکه‌وته‌وه که ‪ ٦٠٠‬ساروخ بوو‬ ‫دژی مه‌ده‌نییه‌کانی ئیسرائیل‪ .‬قس ‌ه هه‌یه‬ ‫که ئێران هاوکاری ‘جیهادی ئیسالمی’ و‬ ‫‘حه‌ماس’ ده‌کات‪ .‬په‌یوه‌ندیه‌کی سه‌یره‬ ‫له‌کاتێکدا ئێران ده‌وڵه‌تێکی شیعه‌یەو‬ ‫گروپه فه‌له‌ستینییه‌کان سوننه‌ن‪.‬‬ ‫کاتێک تاران رووبه‌ڕووی هێزی توند‬ ‫ده‌بێته‌وه‪ ،‬هه‌میشه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‬

‫کێ ده‌بێته سه‌رۆکی داهاتووی پارتی پارێزگاران؟‬ ‫زەمەن‬ ‫ئیسه‌ر مه‌کڤی‪ ،‬که ژنێکی دیاری پارتی‬ ‫پارێزگارانی به‌ریتانیایه‪ ،‬ئه‌ندامی په‌رله‌مانەو‬ ‫پێشتر وه‌زیری کارو خانه‌نشینی بوو رایگه‌یاند‪،‬‬ ‫که خۆی کاندید ده‌کات بۆ ملمالنێ له‌سه‌ر‬ ‫پۆستی سه‌رۆکی پارتی پارێزگاران‪ ،‬که پێده‌چێ‬ ‫له مانگه‌کانی کۆتایی ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌بچێ‪.‬‬ ‫هه‌روه‌ها ئه‌ندێرا لێدسۆن‪ ،‬که ئه‌ویش خانمێکی‬ ‫دیاری پارتی پارێزگارانەو پێشتر چه‌ندین‬ ‫پۆستی گرنگی حکومه‌تی هه‌بووه بەهه‌مان‬ ‫شێوه خۆی کاندید ده‌کات‪.‬‬ ‫پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک بۆ پارتی‬ ‫پارێزگاران یه‌که‌مجار ژماره‌یه‌ک که‌س خۆیان‬ ‫کاندید ده‌که‌ن‪ ،‬که ده‌بێت ئه‌ندامی په‌رله‌مان‬ ‫بن‪ ،‬پاشان کۆمه‌ڵێک ده‌نگدانی یه‌کبه‌دوای یه‌ک‬ ‫له‌نێوان ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی هه‌مان پارتدا‬ ‫ده‌کرێت‪ ،‬هه‌ر کاندیدێک که‌مترین ده‌نگ بهێنێت‬ ‫له پرۆسه‌که ده‌کرێته ده‌ره‌وه تاکو دواجار دوو‬ ‫کاندید ده‌مێننه‌وه‪ .‬دوای ئه‌وه ئیتر سه‌ره‌ی‬ ‫ئه‌ندامانی ئاسایی پارته‌که دێت تاکو یه‌کالیی‬ ‫بکه‌نه‌وه کام له‌و دوو کاندیده ده‌بنه سه‌رۆکی‬ ‫پارته‌که‪.‬‬ ‫هه‌ڵبه‌ته ترێزه مه‌ی نه‌که‌وته به‌ر مه‌حه‌کی‬ ‫ئه‌ندامانی پارته‌که‌ی کاتێک ساڵی ‪ ٢٠١٦‬بوو‬ ‫به سه‌رۆک‪ ،‬چونکه رکابه‌ره‌که‌ی که ئه‌ندێرا‬ ‫لێدسۆن بوو پاشه‌کشه‌ی کردو ئیتر ترێزه مه‌ی‬ ‫بوو به سه‌رۆکی پارتی پارێزگاران و سه‌رۆک‬ ‫وه‌زیرانیش‪ .‬له ئێستادا هه‌رکه‌سێک ببێته‬ ‫سه‌رۆکی پارتی پارێزگاران ده‌بێته سه‌رۆکی‬ ‫ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش چونکه له به‌ریتانیا‬ ‫سه‌رۆکی پارتی براوه له‌هه‌مان کاتدا سه‌رۆکی‬ ‫ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشه‪.‬‬ ‫ئه‌مجاره وا دیاره ژماره‌یه‌کی دیار له‬ ‫ئه‌ندامانی ژن ده‌یانه‌وێ بچنه ناو بازنه‌ی‬ ‫ملمالنێی سه‌رۆکایه‌تی پارتی پارێزگاران‬ ‫له‌ناویاندا ئیسه‌ر مه‌کڤی‪ ،‬ئه‌ندێرا لێدسۆن‪،‬‬ ‫ئه‌مبه‌ر رود‪ ،‬پێنی مۆرداونت و لیز تروس‪ ،‬ئه‌مه‬ ‫جگه له کۆمه‌ڵێک پیاوی دیاری ناو حیزبه‌که‌ش‬

‫ژماره‌یه‌کی دیار‬ ‫له ژنان ده‌یانه‌وێ‬ ‫بچنه ناو ملمالنێی‬ ‫سه‌رۆکایه‌تی پارتی‬ ‫پارێزگاران‬ ‫که بۆریس جۆنسۆن‪ ،‬مایکڵ گۆڤ‪ ،‬ساجید‬ ‫جه‌ڤید‪ ،‬جێرمی هه‌نت و دۆمینیک راب‪.‬‬ ‫مانگی دیسه‌مبه‌ری ڕابردوو له‌ناو په‌رله‌مان‬ ‫هه‌وڵدرا متمانه له ترێزه مه‌ی وه‌ربگیرێته‌وه‬ ‫به‌اڵم سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون‪ ،‬بۆیه به‌پێی رێسای‬ ‫پارته‌که تاکو دیسه‌مبه‌ری داهاتوو جێگاکه‌ی‬ ‫سه‌المه‌ته‪ .‬به‌اڵم سه‌رۆک وه‌زیران دوای ئه‌وه‌ی‬ ‫ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌وروپا کردبووی‬ ‫بۆ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌و ڕێکخراوه سێجار‬ ‫له‌الیه‌ن په‌رله‌مانی به‌ریتانیاوه ره‌تکرایه‌وه‪ ،‬بۆیه‬ ‫که‌وتۆته ژێر گوشارێکی زۆره‌وه‪ ،‬ئه‌مه جگه‬ ‫له‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌کانی ‪٢‬ی مانگی‬ ‫ئایاری ئه‌مساڵدا پارتی پارێزگاران ‪ ١٣٠٠‬کورسی‬ ‫شاره‌وانیه‌کانی له سه‌رانسه‌ری به‌ریتانیا دۆڕاندو‬ ‫ئاماژه‌کان بۆ ئه‌وه ده‌چن‪ ،‬که له هه‌ڵبژاردنی‬ ‫ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌وروپاش که‬ ‫‪٢٣‬ی ئه‌م مانگه ده‌کرێت دیسانه‌وه گورزێکی‬ ‫تری به‌ربکه‌وێت‪ .‬هه‌موو ئه‌وانه واده‌که‌ن ترێزه‬ ‫مه‌ی له چه‌ند مانگی داهاتوودا واز له پۆسته‌که‌ی‬ ‫بهێنێت‪.‬‬

‫ترێزه مه‌ی لەکاتێکی خراپدا بوو به‬ ‫سه‌رۆک وه‌زیران‪ ،‬که باری قورسی مه‌سه‌له‌ی‬ ‫چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌کیتی ئه‌وروپاو‬ ‫ئه‌و هه‌موو کێشمه‌کێشمه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا‬ ‫هه‌ر هه‌مووی به‌سه‌ر شانی ئه‌ودا که‌وت‪ ،‬ئه‌و نه‌ک‬ ‫ته‌نیا له‌الیه‌ن خه‌ڵکی به‌ریتانیاوه به‌ڵکو له‌الیه‌ن‬ ‫ئه‌ندامانی خودی حیزبه‌که‌ی خۆیشیه‌وه که‌وتۆته‬ ‫ژێر مه‌نگه‌نه‌وه‪ .‬له ده‌نگدان بۆ لێوه‌رگرتنه‌وه‌ی‬ ‫متمانه لێی له دیسه‌مبه‌ری رابردوو به‌شێکی دیار‬ ‫له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی حزبه‌که‌ی‬ ‫خۆی ده‌نگیان دژی داو ویستیان له‌کاری بخه‌ن‪،‬‬ ‫چوارشه‌ممه‌ی رابردووش ئه‌ندێرا جینکینس‪ ،‬که‬ ‫ئه‌ندام په‌رله‌مانی پارێزگارانه داوای له ترێزه مه‌ی‬ ‫کرد ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه‪ ،‬چونکه نه‌یتوانیوه‬ ‫به‌ڵێنه‌کانی خۆی ده‌رباره‌ی بریگزیت بباته‌سه‌ر‪.‬‬ ‫هه‌روه‌ها جۆرج ئۆسبۆرن که فیگه‌رێکی گرنگی‬ ‫کۆنزه‌رڤاتیڤه‌کانەو پێشتر وه‌زیری دارایی بووه‬ ‫پێشنیاری کردووه که کابینه‌که دژی ترێزه مه‌ی‬ ‫هه‌ستێت و کۆنزه‌رڤاتیڤ سه‌رۆکه‌که‌ی خۆی‬ ‫بگۆڕێت و ده‌نگده‌رانی بباته‌وه‪.‬‬ ‫ئه‌مبه‌ر رود که وه‌زیری کارو خانه‌نشینیه به‬ ‫هه‌ڵه‌ی ده‌زانێت فشار بخرێته سه‌ر ترێزه مه‌ی‬ ‫که وازبهێنێت له ئێستادا‪ ،‬به‌ڵکو ده‌بێت لێی‬ ‫بگه‌ڕێن تاکو هه‌نگاوی یه‌که‌می بریگزیت ده‌چێته‬ ‫بواری جێبه‌جێکردنه‌وه ئینجا خۆی واز ده‌هێنێت‬ ‫وه‌ک به‌ڵێنی داوه‪ .‬رود وایده‌بینێت که وازهێنانی‬ ‫ترێزه مه‌ی له ئێستادا پرۆسێسه‌که گرفتاوی‬ ‫ده‌کات و وزه‌یه‌کی زۆری ئه‌ندامان ده‌بات تاکو‬ ‫سه‌رۆکێکی تر داده‌نێنه‌وه‪.‬‬ ‫له هه‌موو دۆخه‌کاندا‪ ،‬پێناچێت تریزه مه‌ی له‬ ‫کۆتایی ئه‌مساڵداو کاتێک گۆشت قه‌لی جه‌ژنی‬ ‫کریسمس ده‌خوات ئیدی نه سه‌رۆکی حزب و نه‬ ‫سه‌رۆک وه‌زیران بێت‪ .‬به‌اڵم کێ ده‌بێته سه‌رۆکی‬ ‫حزب؟ حزبێک که له هه‌ڵبژاردنی رابردووی‬ ‫په‌رله‌مان ساڵی ‪ ٢٠١٧‬خاوه‌نی ‪ ٣١٧‬کورسی‬ ‫په‌رله‌مان و زیاتر له ‪ ١٣‬ملیۆن ده‌نگده‌رو ‪١٢٤‬‬ ‫هه‌زار ئه‌ندام و مێژوویه‌کی ‪ ١٨٥‬ساڵه؟ دیار‬ ‫نییه جارێ به‌اڵم ئه‌گه‌ری ژنێک ئه‌گه‌رێکی‬ ‫به‌هێزه‪.‬‬

‫ئیسه‌ر مه‌کڤی‬

‫پاشه‌کشه ده‌کات‪ ،‬بەاڵم ده‌یه‌وێت‬ ‫هه‌ڵوێستێک تۆمار بکات‪ .‬له‌ڕووی‬ ‫سیمبولیه‌وه گرنگه که‌شتیه فڕۆکه‌‬ ‫هه‌ڵگره‌که‌ی ئەمریکا له که‌نداوی فارسیدا‬ ‫بێت و بچێت‪ ،‬هه‌رچه‌نده سه‌رکرده‌کان‬ ‫به‌باشی ده‌زانن زۆر نزیک نه‌بنه‌وه له‬ ‫که‌ناری که‌نداوه‌که‪ ،‬چونکه ئیتر له‌وێوه‬ ‫که‌نداوه‌که زۆر ته‌نگ ده‌بێته‌وەو له‬ ‫به‌ری باشووریشه‌وه ئاوه‌که تاڕاده‌یه‌ک‬ ‫قووڵ نییه و ته‌نکه‪ .‬له‌والشه‌وه‪ ،‬هێزه‬ ‫ئێرانییه‌کان که له ئێستادا ‘سوپای‬ ‫پاسداران’ن و له‌م دواییه سزای خراوه‌ته‬ ‫سه‌ر‪ ،‬هه‌میشه ‪ -‬ده‌ڵێم هه‌میشه‌‪ -‬کێشه‬ ‫بۆ که‌شتیه ئەمریکیه‌کان دروست ده‌که‌ن‬ ‫که به گه‌رووه‌که‌دا ده‌ڕۆن‪.‬‬ ‫بۆمبهاوێژه‌کانی ئەمریکاش که به‌ره‌و‬ ‫که‌نداو ده‌ڕۆن کێشه‌یه‌کی ترن‪ .‬یان چی له‬ ‫له قه‌ته‌ره‌وه ده‌رچن یاخود له بنکه‌یه‌کی‬ ‫ئاسمانی هاوشێوه‌وه له ده‌وڵه‌تی ئیماراتی‬ ‫دراوسێوه که پێویستیان به مۆڵه‌ت‬ ‫هه‌یه له واڵتی میوان سه‌باره‌ت به‌و‬ ‫ئامانجانه‌ی بۆمبه‌کانیان ئاراسته ده‌که‌ن‪.‬‬ ‫(دیاره فڕۆکه‌هه‌ڵگره‌که له‌و باره‌یه‌وه‬ ‫به‌خت یاوه‌ریه‌تی چونکه که‌شتیه‌که‬ ‫شه‌ش هێکتار و نیو ده‌بێت که ئەمریکا‬ ‫خۆی خاوه‌ن سه‌روه‌ریه‌تی‪ -‬پێویستی به‬ ‫مۆڵه‌تی که‌س نییه‪).‬‬ ‫هۆکاری نیگه‌رانی تریش هه‌ن‪.‬‬ ‫نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ستیی ئێران‬ ‫به کۆتوبه‌نده ئه‌تۆمیه‌کان و ترسی‬ ‫فه‌له‌ستینییه‌کان له‌وه‌ی له چووارچێوه‌ی‬ ‫نه‌خشه‌ی داهاتووی تره‌مپ بۆ ئاشتی‬ ‫له خۆرهه‌التی ناوه‌راست بخه‌ڵه‌تێنرێن‪.‬‬ ‫مانگی ئایار ده‌کرێت مانگێکی ترسناک‬ ‫‌بێت‪.‬‬ ‫سایمۆن هه‌ندرسن‪ :‬به‌ڕێوه‌به‌ری‬ ‫‘به‌رنامه‌ی بێرنستین بۆ کاروباری که‌نداو و‬ ‫سیاسه‌تی وزه’یه له په‌یمانگای واشینتۆن‪.‬‬

Profile for zamanpress.magazin

18  

18  

Advertisement