Page 10

‫‪zamenpress@gmail.com‬‬ ‫ژمارە (‪ )18‬سێشەممە ‪2019/5/14‬‬

‫ئ��ا��بووری و زو�ە‬

‫‪11‬‬

‫‌کڕیاران دەخوازن لە دۆالر دوور بکەونەوە‬

‫زێڕ لە بازاڕدا جێگە بە دۆالر لێژ دەکات‬

‫زه‌مه‌ن‬ ‫بەهۆی ئەوەی ویستێک هەیە بۆ‬ ‫کەمکردنەوەی مامەڵە بە دۆالرەوە‪ ،‬خواست‬ ‫لەسەر کڕینی زێڕ زۆربووە‪ ،‬ئەمەش وادەکات‬ ‫لە بازاڕدا جێی هەمیشە سەنگینی دۆالر‬ ‫بخاتە لێژییەوە‪.‬‬ ‫رۆڵی سەرەکی ئەم وەرچەرخانە لە‬ ‫بازاڕدا روسیا و چین دەیگێڕن‪ .‬بۆیە‬ ‫پێشبینی دەکرێ ویستەکە سەر بگرێ چونکە‬ ‫لەڕووی ئابوور و سیاسی و سەربازییەوە‪ ،‬ئەم‬

‫دوو واڵتە پێگەیەکی بەهێزیان هەیە لەسەر‬ ‫ئاستی نێودەوڵەتی‪.‬‬ ‫ئه‌نجومه‌نی جیهانیی زێڕ بەپێی‬ ‫هەڵسەنگاندنی بۆ سێ مانگی سەرەتای‬ ‫ئەمساڵ‪ ،‬پێشبینی کردووە خواست له‌سه‌ر‬ ‫زێڕ زیاد بكات‪ ،‬چونك ‌ه كڕیارانی زێڕ ل ‌ه سێ‬ ‫مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا بە بڕی ‪١٤٥،٥‬‬ ‫ته‌ن زێڕیان كڕیو‌ه ك ‌ه زۆرترینیان له‌الیه‌ن‬ ‫ش ده‌یانه‌وێ‬ ‫ڕوسیاو چینه‌و‌ه بووه‌‪ ،‬بەمە ‌‬ ‫سه‌رمایه‌كانیان ل ‌ه دۆالر دووربخه‌نه‌وه‌‌و بیكه‌ن‬ ‫به‌زێڕ‪.‬‬ ‫ئه‌نجومه‌نی جیهانیی زێڕ ل ‌ه ڕاپۆرتێكدا‬

‫باڵویكردوه‌ته‌وه‌‪ ،‬روسیا گه‌وره‌ترین كڕیاری‬ ‫زێڕ بو‌و‌ه و قه‌واڵه‌كانی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكی‬ ‫فرۆشتووه‌‌و ده‌یه‌وێ خۆی ل ‌ه مامەڵەکردن بە‬ ‫دۆالر به‌دوور بگرێت‪.‬‬ ‫ئه‌نجومه‌نه‌ك ‌ه ده‌ڵێت خواستێكی زۆرو‬ ‫به‌رده‌وام له‌سه‌ر زێڕ هه‌ی ‌ه له‌الیه‌ن بانكه‌‬ ‫ناوه‌ندییه‌كانه‌وه‌‪ .‬لەمبارەیەوە ئه‌لسته‌ر‌هیوێت‬ ‫به‌رپرسی به‌شی زانیاری بازاڕ له‌ئه‌نجومه‌نی‬ ‫جیهانیی زێڕ وتوویەتی‪ ”:‬هەڵسەنگاندنەکان‬ ‫پێمان دەڵێن کە وا چاوه‌ڕوانی ساڵێكی‬ ‫باش بکەین بۆ كڕینی زێڕ له‌الیه‌ن بانكه‌‬ ‫ناوه‌ندییه‌كانه‌وه‌“‪.‬‬

‫بانك ‌ه ناوه‌ندییه‌كانی جیهان ل ‌ه چاره‌كى‬ ‫یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا زۆرترین زێڕیان كڕیو‌ه كه‌‬ ‫ل ‌ه شه‌ش ساڵی ڕابردوودا رێژەکە بەم رادەیە‬ ‫بەرز نەبووە‌‪ .‬لە ریزبەندی کڕیارانی هەمیشەیی‬ ‫دا‪ ،‬دوو واڵت به‌رده‌وام به‌ڕێكوپێكی زێڕ‬ ‫ده‌كڕن ئه‌وانیش توركیاو كازاخستانن‪.‬‬ ‫هه‌روه‌ها دوای ساڵی ‪٢٠١٤‬و‌ە بۆ یه‌كه‌مجارە‬ ‫کە لەم وەرزەدا ئیكوادۆریش زێڕی كڕیوه‌‪.‬‬ ‫هەروەها قه‌ته‌رو كۆڵۆمبیا به‌ڕێژه‌یه‌كی باش‬ ‫زێڕیان كریوه‌‪ ،‬كڕیاره‌كان ئه‌و واڵتانه‌ن كه‌‬ ‫زیاتر ده‌یانه‌وێ دەسمایەکانیان ک ‌ە دۆالره‌‪،‬‬ ‫مەبەستیانە زێڕ وه‌كو یه‌ده‌گ هه‌ڵبگرن لە‬ ‫بری دۆالر‪.‬‬ ‫هه‌رچه‌ند‌ه ئه‌م واڵتان ‌ه یه‌ده‌گی زێڕیان‬ ‫كه‌مه‌و ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێن به‌واڵتانی‬ ‫ئه‌وروپای ڕۆژئاوا‪ ،‬ئەوا كڕینی زێڕ له‌الیه‌ن‬ ‫بانك ‌ه ناوه‌ندییه‌كانه‌و‌ه پشتیوانی سه‌ره‌كی‬ ‫نرخی ئاڵتون ده‌كات‌و ئه‌مه‌ش یارمه‌تی‬ ‫ئه‌و‌ه ده‌دات پارسه‌نگی ئه‌و‌ه بكات‬ ‫به‌رامبه‌ر به‌و خواست ‌ه كه‌مه‌ی هه‌ی ‌ه له‌الیه‌ن‬ ‫وه‌به‌رهێنه‌رانی لیره‌و قاڵبی زێڕ یان ئه‌و‬ ‫زێڕه‌ى ك ‌ه ل ‌ه پیشه‌سازییدا به‌كاردێت‪.‬‬ ‫سەرباری زیادبوونی کڕیارانی زێڕ‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەمساڵ نرخەکەی ته‌نیا ‪ ٪١‬كه‌میكردووه‌‪،‬‬ ‫بە جۆرێک نرخی ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ نزیكەی‬ ‫‪ ١٢٧٠‬دۆالره‌‪ ،‬هەروەها رێژەکەیشی لە‬ ‫بازاڕدا کەم بوو‪.‬‬

‫ئەگەر نرخی نەوت بگاتە ‪ 100‬دۆالر‬ ‫ئەنوەر کەریم‬ ‫نەوت بزوێنەری ئابووری جیهانەو‬ ‫ڕۆڵێکی مەزنی هەیە لەسەر تێکڕای‬ ‫ژیانی ئەم سەردەمە‪ .‬بۆیە کاتێ نرخی‬ ‫نەوت بەرزدەبێتەوە‪ ،‬ئەوا تێچووی کااڵو‬ ‫خزمەتگوزارییەکان زیاد دەکات بەمەش‬ ‫قازانجی کۆمپانیاکان کەمدەکاتەوەو‬ ‫کاریگەری لەسەر بازاڕی پشکەکانی جیهان‬ ‫دروستدەکات‪.‬‬ ‫گرنگی وزە‪ ،‬کە لە بەرهەمهێنانی کااڵو‬ ‫گواستنەوەدا بەکاردێت‪ ،‬کاریگەری لەسەر‬ ‫هەاڵوسان دروستدەکات و دەبێتە هۆی‬ ‫بەرزبوونەوەی خەرجییەکانی خێزان‪.‬‬ ‫ئەو واڵتانەی بەرهەمهێن و هەناردەکاری‬ ‫نەوتن‪ ،‬حکومەت و کۆمپانیاکانیان خەنی‬ ‫دەبن کاتێک نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە‪.‬‬ ‫بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەبێتە هۆی‬ ‫خاوبوونەوەی گەشەی ئابووری جیهان‬ ‫ئەوەش دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا‬ ‫بەڵێنیدا فرۆشتنی نەوتی ئێران دابەزێنێ‬ ‫بۆ سفر‪.‬‬ ‫نرخی نەوت لەمساڵدا ‪ ٪٣٣‬بەرزبۆتەوە‪،‬‬ ‫ئێستا کە نزیکە لە بەرزترین نرخیەوە‬ ‫پەیوەندی بەوەوە هەیە خواست لەسەری‬ ‫زۆرە‪ .‬ئەمەش رەنگدانەوەی گەشەی‬ ‫ئابووری جیهان و کەمکردنەوەی بەرهەمی‬ ‫نەوتی ئۆپێک یارمەتیداوە تا نرخەکەی‬ ‫بەرزبێتەوە‪.‬‬ ‫کاریگەری بەرزبوونەوەی‬ ‫نرخی نەوت چیە؟‬ ‫ئەگەر نرخی نەوت بەرزبێتەوە بۆ‬ ‫‪ ١٠٠‬دۆالر‪ ،‬ئەوا دەبێتە هۆی زیادبوونی‬ ‫هەاڵوسان و ئەو واڵتانەی هاوردەکاری‬ ‫نەوتن وەک چین و هیندستان و ئەوروپای‬ ‫ڕۆژئاوا‪ ،‬زیانی زۆریان پێدەگات بەتایبەت‬ ‫کە ئێستا هاوینە ئەمەش دەبێتە هۆی‬ ‫گرانبوونی هاتوچۆ‪.‬‬ ‫ئەگەر نرخی نەوت بەرزبێتەوە بۆ‬ ‫نزیکەی ‪ ١٠٠‬دۆالر ئابووریناسان پێشبینی‬ ‫دەکەن گەشەی ئابووری جیهان ‪ ٪٠.٥‬تا‬ ‫‪ ٪٧.٠‬کەمتر بێتەوەو هەاڵوسان بە رێژەی‬ ‫‪ ٪٥.٠‬زیاد بکات‪.‬‬ ‫ترەمپ و ئێران لەڕووی سیاسییەوە‬ ‫گرژی دەخەنە ناو بازاڕەکانی جیهانەوە‪.‬‬ ‫ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی دڵەڕاوكێ الی‬ ‫وەبەر‌هێنەران و بەکاربەران دروستبکات‪.‬‬ ‫گومان لەسەر هەبوونی وزە کەمدەکات بۆ‬

‫پڕکردنەوەی پێویستییەکانی بازاڕ لەکاتێکدا‬ ‫‪ ٨٠٠‬هەزار بەرمیل نەوتی ئێران لە رۆژیکدا‬ ‫کەمبکاتەوە‪.‬‬ ‫ترەمپ لەالیەن سعودیەو ئیماراتەوە‬ ‫بەڵێنی پێدراوە ئەو کورتهێنانەی نەوتی‬ ‫ئێران لە بازاڕەکاندا پڕبکەنەوەو زیادکردنی‬ ‫بەرهەمی ناوخۆی نەوتی شێڵی ئەمریکی‪،‬‬ ‫ئەمساڵ چارەکی کەمی نەوتی ئێران پڕ‬ ‫بکاتەوە‪.‬‬ ‫ئەوەی کە قازانج دەکات لە‬ ‫بەرزبوونەوەی نرخی نەوت‪ ،‬هەندێ واڵتی‬ ‫تازە دەرکەوتوون لەڕووی ئابوورییەوە‬ ‫وەک روسیاو سعودیەو نایجیریا و نەرویج و‬ ‫ئیکوادۆر‪ ،‬ئەمەش یارمەتی بەرزبوونەوەی‬ ‫بودجەی واڵتەکانیان دەدات و کورتهێنانی‬ ‫سااڵنی ڕابردوویان پڕ دەکەنەوە‪ .‬ئەمەش‬ ‫یارمەتیدەرە لە زیادکردنی وەبەرهێنان و‬ ‫پیشەسازیی لە نەوتدا‪.‬‬ ‫ئەو واڵتە تازە دەرکەوتووانەی کە‬ ‫زیانیان پێدەگات و کورتهێنانی گەورە‬ ‫هەیە لە بودجەکانیاندا‪ ،‬بەرزبونەوەی‬ ‫نرخی نەوت دەبێتە هۆی ئەوەی بەهای‬ ‫پارەکانیان زیاتر دابەزێ‪ .‬ئەمەش دەبێتە‬ ‫هۆی ئەوەی کە هەاڵوسان زیاتر بکات و‬ ‫رێگا بۆ بانکی ناوەندی خۆش دەکات کە‬ ‫بژاردەکانیان بەکاربێنن بە بەرزکردنەوەی‬ ‫رێژەی سوودی بانکیی‪ .‬ئەمەش دەبێتە‬ ‫هۆی ئەوەندەی تر ئابووریەکانیان پەکبخات‬ ‫لەوانە تورکیاو ئۆکرانیا و هیندستان‪.‬‬ ‫بەرهەمهێنەرانی نەوتی شێڵی ئەمریکی‬ ‫بەرهەم زیاد بکەن بۆ ئەوەی بتوانن‬ ‫کڕیارانی نەوتی ئێرانی بەالی خۆیاندا‬ ‫ڕابكێشن‪ .‬بەاڵم ئابووری ئەمریکا مەرج‬ ‫نییە هیچ قازانجێکی دەست بکەوێ ئەگەر‬ ‫نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە ‪ ١٠٠‬دۆالر‪،‬‬

‫ئەمەش دەبێتە هۆی گوشینی بەکاربەرە‬ ‫ئەمریکییەکان‪.‬‬ ‫ئەگەر نرخی نەوت بۆ ‪ ١٠٠‬دۆالر‬ ‫بەرزبێتەوە‪ ،‬ئەوا هەموو جیهان لەڕووی‬ ‫سیاسیەوە ئەمریکا تاوانبار دەکەن بەوەی‬ ‫کە سزای سەپاندووە بەسەر ئێراندا‪ .‬ئەمەش‬ ‫دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی وەبەر‌هێنان و‬ ‫خاوبوونەوەی ئابووری جیهان‪.‬‬ ‫ئەگەربێتو نەوت بەرزبێتەوە بۆ‬ ‫‪ ١٠٠‬دۆالرو بەردەوامیش بێ‪ ،‬ئەمەش‬ ‫دەبێتە هۆی کوژانەوەی گواستنەوەو‬ ‫خزمەتگوزارییەکانی‪.‬‬ ‫بانکە ناوەندییەکان‬ ‫تائێستا بانکە ناوەندییەکانی جیهان‬ ‫تاڕادەیەک لەسەرخۆن بۆ بەرزکردنەوەی‬ ‫ڕێژەی سوودی بانکیی چونکە ئامادەن بۆ‬ ‫گەشەیەکی هێواشی جیهان‪ .‬ئەگەر نەوت‬ ‫بەرزبێتەوە ئەوا ئەوانیش دەستدەکەن بە‬ ‫بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوودی بانکیی‪،‬‬ ‫بەمەش زیان بە ئابووری جیهان دەگەیەنێ‪.‬‬ ‫بەگوێرەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی‪،‬‬ ‫نرخی نزمی نەوت کاریگەرییەکی باش‬ ‫دروستدەکات لەسەر ئابووری جیهان و‬ ‫دابەزینی نرخەکەی هەواڵیکی خۆش دەبێ‬ ‫بۆ چین و هیندستان و ئەوروپاو ژاپۆن‬ ‫تورکیا‪ ،‬بەاڵم هەواڵەکە پێچەوانە دەبێتەوە‬ ‫بۆ سعودیەو عێراق و ڕوسیاو ڤەنزەوێال‪،‬‬ ‫چونکە ئەم واڵتانە تووشی کورتهێنانی‬ ‫بودجە دەبن‪.‬‬ ‫ئابووریناسان مەزەندە دەکەن بۆ هەر‬ ‫‪ ١٠‬دۆالرێک بۆ دابەزینی نرخی نەوت‪،‬‬ ‫ئەوا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی داهاتی‬ ‫واڵتانی سەرەکی هاوردەکارانی نەوت بە‬ ‫نزیکەی ‪ ٪٠،٥‬تا ‪ ٪٧،٠‬زیاددەکات‪ ،‬بە‬

‫پێچەوانەوە دەبێتە هۆی دابەزینی ‪٣‬تا ‪٪٥‬‬ ‫تێکڕای داهاتی بەرهەمی ناوخۆی واڵتانی‬ ‫بەرهەمهێنەری نەوت‪ .‬بەتایبەتی واڵتانی‬ ‫کەنداوی عەرەبی کە داهاتی سەرەکییان‬ ‫لەسەر نەوتە‪.‬‬ ‫بەشێوەیەکی گشتی‪ ،‬دابەزینی نرخی‬ ‫نەوت بۆ ئابووری جیهان‪ ،‬ئەرێنیە‪.‬‬ ‫ئابووریناسان نرخی نەوتیان لەنێوان‬ ‫‪ ٥٠‬تا ‪ ٧٠‬دۆالر بەپۆزەتیڤ دەزانن بۆ‬ ‫گەشەی ئابووری جیهان‪ ،‬ئەویش لەبەر‬ ‫ئەم هۆیانەی خوارەوە‪.‬‬ ‫دابەزینی نرخی نەوت بۆ بەکاربەر‬‫وەک کەمکردنەوەی باج وایە لە‬ ‫ئابووریدا‪ .‬بەدابەزینی نرخی وزە‪ ،‬هانی‬ ‫بەکاربەران دەدات خەرجیەکانیان لەسەر‬ ‫سوتەمەنی کەم بکەنەوەو کڕینی کااڵو‬ ‫خزمەتگوزارییەکانی تر زیاد بکەن‪.‬‬ ‫خەرجییەکانی سوتەمەنی کەمدەکاتەوەو‬‫گوشارەکانی هەاڵوسان کەمدەبێتەوە‪.‬‬ ‫کاریگەری دەخاتە سەر سیستمی‬‫نەختینەی واڵت و یارمەتی بانکە‬ ‫ناوەندییەکان دەدات کە رێژەی سودی‬ ‫بانکیی کەمبکەنەوە‪.‬‬ ‫دابەزینی نرخی نەوت دەبێتە هۆی‬‫دابەزینی خەرجییەکان و بەرزبوونەوەی‬ ‫قازانجی کۆمپانیاکان‪ ،‬هەروها زیادکردنی‬ ‫وەبەرهێنان و لەگەڵ ئەوەشدا باشترین‬ ‫کاتە بۆ ئەوەی حکومەت باجی سەر‬ ‫سوتەمەنی زیاد بکات‪.‬‬ ‫بەگوێرەی ئاژانسی زانیاریی وزەی‬‫ئەمریکا‪ ،‬نرخی نەوت کاریگەری لەسەر‬ ‫‪٪٩٦‬ی کەرتی گواستنەوەو ‪٪٣‬ی نرخی‬ ‫کارەبا هەیە‪ .‬بۆیە دابەزینی نرخی نەوت‪،‬‬ ‫دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی نرخی ئەو‬ ‫شتانە‪.‬‬

‫و ژﯾﺮﺧﺎن‬ ‫‪٧‬‬

‫ئارام قادر كۆكۆیی‬

‫به‌های ژیانی هاواڵتی و‬ ‫دوو ئه‌گه‌ری تاڵ‬ ‫ساڵی ‪ ١٩٧١‬كۆمپانیای فۆرد ئۆتۆمبێلی جۆری پینتۆی‬ ‫به‌رهه‌مهێنا‪ .‬چیرۆكی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌و هۆكاره‌كه‌ی‬ ‫ده‌گه‌ڕێته‌و‌ه بۆ كێبڕكێكردن لەگه‌ڵ كۆمپانیاكانی خۆرهه‌اڵتی ئاسیا‬ ‫ك ‌ه ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌پێی پێوه‌ری ساڵی حه‌فتاكان كه‌مترین‬ ‫به‌نزینیان ده‌سوتان‪.‬‬ ‫له‌و ده‌یه‌دا له‌به‌ر قه‌یرانی نه‌وت ك ‌ه به‌هۆی شه‌ڕی نێوان‬ ‫ئیسرائیل‌و واڵتانی عه‌ره‌بیەوە‪ ،‬خواستێكی زۆر ل ‌ه سه‌ر ئۆتۆمبێلی‬ ‫مه‌كین ‌ه بچووك هه‌بوو‪ ،‬به‌م هۆیه‌شه‌و‌ه ئۆتۆمبێلی ژاپۆنی ڕه‌واجێكی‬ ‫زیاتری ل ‌ه بازاڕدا په‌یدا كردو له‌وه‌دا بوو فۆرد بازاڕ ل ‌ه ده‌ستبدات‪.‬‬ ‫بۆ ڕێگرتن ل ‌ه له‌ده‌ستدانی بازاڕ فۆرد په‌له‌ی‌كرد ل ‌ه به‌رهه‌مهێنانی‬ ‫پینتۆ بێ له‌به‌رچاوگرتنی كێش ‌ه ته‌كنیكیه‌كانی خستی ‌ه بازاڕه‌‌وه‌‪.‬‬ ‫هه‌ر ل ‌ه سه‌ره‌تاو‌ه تا ساڵی ‪ ،١٩٧٨‬دوو ملیۆن و ‪ ٢٠٠‬هه‌زار دانه‌ی‬ ‫لێفرۆشرا‪ .‬به‌اڵم ئاماری قوربانیانی ئه‌و ڕووداوانه‌ی ك ‌ه ئوتۆمبێلی‬ ‫پینتۆی تێدا به‌شدار بوو تا ساڵی ‪ ١٩٧٦‬گه‌یشت ‌ه ‪ ٢٨‬ك ‌هس‌و‬ ‫بنه‌ماڵه‌ی قوربانیه‌كان كۆمپانیای فۆردیان ڕاپێچ ‌ی دادگا كرد‪.‬‬ ‫به‌ده‌ر له‌و بڕیارەی دادگا بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خێزانی‬ ‫قوربانییه‌كان‪ ،‬پرسه‌ك ‌ه ئه‌وه‌بوو ئایا بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌و ژماره‌‬ ‫زۆر‌ه ل ‌ه پینتۆ ل ‌ه بازاڕدا بده‌ن یان به‌هه‌مان شێوه‌ی ‪ ٢٨‬قوربانیه‌كه‌ی‬ ‫پێشوو قه‌ره‌بووی گیانی قوربانیانی ڕووداوه‌كانی داهاتوو بده‌نه‌وه‌؟‬ ‫بۆ ئه‌وه‌ی وه‌اڵمدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌ش گه‌ڕانه‌و‌ه بۆ ئه‌و‬ ‫هاوكێشه‌یه‌ی ك ‌ه پرۆفیسۆر ڤیسكوسی ل ‌ه زانكۆی هارڤارد كاری‬ ‫له‌سه‌ر ده‌كرد بوو ك ‌ه به‌های ژیانی تاك ب ‌ه كاش ده‌خه‌مڵێنێ له‌‬ ‫كۆتاییدا بۆیان سه‌لمێنرا كشانه‌وه‌ی ئه‌و ژمار‌ه زۆر‌ه ل ‌ه ئۆتۆمبێلی‬ ‫پینتۆ باشتر‌ه ل ‌ه به‌های ژیانی هاواڵتیه‌كی ئه‌مریكی ك ‌ه له‌و ساڵه‌دا‬ ‫ب ‌ه ‪ ٤٠٠‬هه‌زار دۆالر خه‌مڵێنرا‪.‬‬ ‫ئه‌م ‌ه چ په‌یوه‌ندییه‌كی ب ‌ه هه‌رێمی كوردستانه‌و‌ه هه‌یه‌؟ ئه‌گه‌ر‬ ‫هه‌موو به‌ها مرۆیی‌و سۆزدارییانه‌ی تر وه‌ال بنێن‌و وای دابنێن بۆ‬ ‫به‌خێوكردن‌و پێگه‌یاندنی كه‌سێك ل ‌ه هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌موو‬ ‫ئه‌و تێچووانه‌ی له‌الیه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌و‌ه ده‌گرێته‌ئه‌ستۆ هه‌ر له‌‬ ‫كڕینی شیرو دایبییه‌و‌ه تا خستن ‌ه به‌ر خوێندن‌و كڕینی جلوبه‌رگ‌و‬ ‫پێداویستیه‌كانی رۆژانه‌و خۆراك‪ ،‬بۆ كه‌سێك مانگان ‌ه ‪ ٢٥٠‬هه‌زار‬ ‫دینار‌ه وات ‌ه كه‌سه‌ك ‌ه تا ده‌گات ب ‌ه ته‌مه‌نی ‪ ٢٠‬سااڵن‪ ،‬سه‌د و بیست‬ ‫ملیۆن دینارى پێویسته‌‪.‬‬ ‫ئه‌م ‌ه ئه‌گه‌ر ب ‌ه جۆرێكی تر لێكبدرێته‌و‌ه ئه‌و‌ه ده‌گه‌یه‌نێ كه‌‌‬ ‫به‌های هاواڵتیه‌كی ته‌مه‌ن ‪ ٢٠‬ساڵه‌ی هه‌رێم سه‌دو بیست ملیۆن‬ ‫دینار‌ه ‌ئه‌گه‌ر ئه‌و هاواڵتی ‌ه بێكاربێ یاخود ئه‌و كاتانه‌ی باوانی‬ ‫هه‌ژمار نه‌كرێت ك ‌ه ل ‌ه په‌روه‌رده‌كردنیدا به‌سه‌ری ده‌به‌ن‪ .‬چونكه‌‬ ‫هه‌ژماركردنی كارو كات به‌های ژیانی هاواڵتیه‌ك ‌ه به‌رز ده‌كاته‌وه‌‪ .‬له‌‬ ‫كۆتاییدا‪ ،‬وه‌ك ئه‌و‌ه وای ‌ه ك ‌ه باوانی ئه‌و هاواڵتی ‌ه ‪١٢٠‬ملیۆن دیناریان‬ ‫خستبێت ‌ه وه‌به‌رهێنانه‌وه‌‪.‬‬ ‫ئێستا هه‌ر له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م به‌های ‌ه سه‌یری ئه‌م دوو ئه‌گه‌ر‌ه بكه‌؛‬ ‫ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م؛ ئه‌گه‌ر هاواڵتیه‌كی ته‌مه‌ن ‪ ٢٠‬ساڵه‌ی ئه‌م‬ ‫هه‌رێم ‌ه له‌ناكاو ده‌ستی ب ‌ه ئامێرێكی ژه‌نگاوی ببڕێت یان پێ به‌‬ ‫بـزمارێکی ژه‌نگاویدا بنێت‪ ،‬لـــه‌وانـــه‌یـــ ‌ه تـــوشـــی نــه‌خــۆشــی‬ ‫(ته‌یته‌نس ‪ )Tetanus‬ببێت ك ‌ه نه‌خۆشیه‌ك ‌ه ده‌بێت ‌ه هۆی‬ ‫گرژبوون‌و ڕه‌قبوونی ماسولكه‌كان‌و ل ‌ه زۆربه‌ی كاته‌كاندا كه‌سانی‬ ‫تووشبوو ده‌كوژێت‪ .‬ته‌نها ڕێگریش له‌م نه‌خۆشی ‌ه ڕاسته‌وخۆ كوتانی‬ ‫كه‌سه‌كه‌ی ‌ه ب ‌ه ڤاكسینی ته‌یته‌نس ك ‌ه به‌هاكه‌ی له‌نێوان ‪١٢٠- ٤٠‬‬ ‫دۆالردایه‌و ئێستا ل ‌ه هه‌رێمی كوردستان ل ‌ه نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم‬ ‫بوونی نیه‌و ته‌نها ل ‌ه ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا ‪ ٤‬هاواڵتی تووشی‬ ‫ئه‌م نه‌خۆشی ‌ه بوون و سیانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌‪.‬‬ ‫ڤاكسینێك ك ‌ه به‌هاكه‌ی په‌نجا هه‌زار بۆ ‪١٥٠‬هه‌زار‌ه ده‌توانێ‬ ‫به‌های ژیانی یه‌كێك بپارێزێت كه ‌‪ ١٢٠‬ملیۆن دینار خه‌مڵێنراوه‌‬ ‫ئه‌م ‌ه بۆ سرنجی دژ‌ه ژه‌هریش ڕاست ‌ه ك ‌ه ئێستا ل ‌ه نه‌خۆشخانه‌كانی‬ ‫هه‌رێمدا نیه‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی كه‌سێك ب ‌ه پێوه‌دانی دووپشك یان‬ ‫مار گیانی ل ‌ه ده‌ستبدات زۆره‌‪.‬‬ ‫ئه‌گه‌ری دووه‌م‪ :‬ڕۆژان ‌ه ل ‌ه ناوه‌ند‌ه میدیاییه‌كانه‌و‌ه گوێبیستی‬ ‫ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ ل ‌ه ڕێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی ‌شار ده‌بین كه‌‬ ‫به‌داخه‌و‌ه زۆربه‌یان قوربانیان لێده‌كه‌وێته‌وه‌و ل ‌ه چه‌ند شوێنێكی‬ ‫دیاریكراویش ڕووده‌ده‌ن‪ ،‬له‌وانه‌ی ‌ه چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و پارچ ‌ه له‌‬ ‫شه‌قامه‌ك ‌ه هێنده‌ی به‌های ژیانی هاواڵتیه‌كی ته‌مه‌ن ‪ ٢٠‬ساڵه‌ی‬ ‫تێنه‌چێت و ژیانی سه‌دان كه‌سی كه‌ی پێبپارێزرێت سه‌دان هێنده‌ی‬ ‫‪ ١٢٠‬ملیۆن دیناره‌‪.‬‬ ‫ئایا ژیانی هاواڵتیانی هه‌رێم له‌الی حكومه‌تی هه‌رێم بێبه‌هایه‌‬ ‫یان تا هه‌نووك ‌ه حكومەت بیری ل ‌ه به‌های تاكه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌‬ ‫نه‌كردووه‌ته‌و‌ه ك ‌ه دێت ‌ه سه‌ر جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان یان دابینكردنی‬ ‫پێداویستیه‌كان؟‬

Profile for zamanpress.magazin

18  

18  

Advertisement