چهمكی گەشەپێدانی مرۆیی لە ساتەکانی دەوروبەری کۆتاھاتنی جەنگی جیهانی دووەم دەرکەوت لەو کاتەی کە واڵتانی بەشداربوو لە جەنگ دوچاری وێرانکاریەکی زۆر گەورەی مرۆیی و ئابووری ھاتبوونەوە بەتایبەت واڵتانی دۆڕاو لە جەنگ .ئیتر لەدوای ئەوەوە مهفهومی گەشەپێدانی ئابووری گەشەسەندنی بەخۆیەوە بینی کە دەرکەوتنی گەشەی مرۆییش ھاوکاتی بوو ،بۆ خێراکردن لە ئەنجامدانی گەشەپێدان بۆ وەدەستهێنانی خیرا دەرچوون لەو تونێلە تاریک و وێرانکاریە گشتگیرەی کە واڵتەکانیان بەھۆی جەنگەوە تێیکەوت ،ئیبتر لەم مێژووەوە بوو نەتەوە یەکگرتووەکان دەستی کرد بە پەیڕەوکردنی سیاسەتی گەشەپێدان لەگەڵ واڵتانی ھەژار بۆ ھاوکاری کردن و یارمەتیدانیان بۆ دەرچونیان لە بارودۆخی ئەو ھەژارێتیەی کە پێیەوە دەناڵێنن ھەروەک لەگەڵ ھەریەک لە واڵتانی بەنگالدیش ،عێراق ،ھەرێمی کوردستان ،پاکستان ،گانا و کۆڵۆمبیا و زۆر لە واڵتانی تر پێی ھەڵسا .کە بۆ ئەم مەبەستە سوود لە شارەزایی واڵتانی پێشکەوتوو وەرگیرا بۆ بەئەنجام گەیاندنی پرۆگرامەکە .مهفهومی گەشەی مرۆیی پەرەسەندنی بەخۆیەوە بینی بەشێوەیەک کە ئەم بوارانەی گرتەخۆ :گەشەپێدانی ئیداری و گەشەپێدانی سیاسی و گەشەپێدانی فێرکردن و گەشەپێدانی رۆشەنبیری کە بۆ بەئەنجام گەیاندنیان ،مرۆڤــ فاکتەری ھاوبەشی گشت ئەو بوارانەیە کە ئاماژەم پێیان کرد. لەبەرئەوە ژێرخانی کارگێڕی و سیاسی و فێرکردن و رۆشنبیری پەیوەستن بە کرداری گەشەپێدانی تاک لەالیەنی پەرەپێدانی شێوازی توانستەکان ھەروەھا لەالیەنی کاری بەکۆمەڵ و بەشداری کردنی پڕاکتیکیانەی ھاواڵتی لە کرداری گەشەپێداندا بە مەبەستی سوود پێگەیاندنی .لەسەر ئەم بنچینەیە مەنهەجی گەشەپێدانی مرۆیی ئەو دینگە سەرەکیەیە کە نەخشەدانەران و خاوەن بڕیارەکان بۆ ئامادەکردنی بارێکی گونجاو بۆ رودانی گەشەی کۆمەاڵیەتی و ئابووری و پەرەسەندنی کۆمەڵگا لەسەر رێگای بەختەوەری و خۆشگوزەرانیدا پشتی پێدەبەستن . ساڵی پێنجهم
17 18
83