سەرھەڵدانی پارتی سیاسی: جیاوازییە تایبەتییەکانی نێوان تاکەکانی مرۆڤ ،بیروبۆچوونی جیاوازی دروستکردووە .ھەر لە دابەشبوونی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیشەوە بۆ چین و توێژاڵی جیاواز ،بەرژەوەندی جیاوازیشی ھێناوەتە ئاراوە ،سروشتیشە ھاوبەرژەوەندی و ھاوبیرەکانیش بەردەوام لێک نزیکبوونەتەوە و گروپی جیاوازیان دروستکردووە ،بۆ داکۆکیکردن لە ھزرو بەرژەوەندییەکانیان. سەرھەڵدانی پارتی سیاسی بە تێڕوانینە نوێیەکەی ،دەگەڕێتەوە بۆ ناوەڕاستی سەدەی حەڤدە ،کاتێک لە ئەنجومەنی گشتیدا House of Commons لە بەریتانیادا دوو گرووپ سەریانھەڵدا بە ناوەکانی ویگ Wigو تۆری Toryیەوە ،دواتریش ساڵی ١٨٣٠ویگ بوو بە Leberal Partyپارتی لیبێراڵ و تۆریش بووە Conservative Partyپارتی پارێزگاران .لە دوای شۆڕشی فەرەنساش لە ئەنجومەنی نیشتمانیدا ،گروپە ھاوبەرژەوەند و ھاوبیرەکان، گردبوونەوەیان سازدەدا وەک یاکۆبیستەکان ( .)١کەواتە دەکرێ بڵێین :لە واڵتە دیموکراسییەکاندا سەرھەڵدانی پارتی سیاسی لەنێو خەباتی پەرلەمانی و فراکسیۆنەکانییەوە سەریانھەڵداوە .بەاڵم ئەو واڵتانەی دوور لە دیموکراسی بوون و دەسەاڵتێکی ستەمکارییان تێدا بااڵدەستبووە ،پارت و ھێزە سیاسییەکان بە نهێنی و دوور لە چاوو ئاگاداری دەزگا داپڵۆسێنەرەکانی دەسەاڵتی دەوڵەتە ستەمکارەکان دروستبوون ودوور لە خەباتی پەرلەمانی و جۆرە توندوتیژییەکیش بە شێوازی خەباتیانەوە دیاربووە ،بۆ نمونە ڕوسیای تزاری()٢ پارتی سیاسی لە کوردستاندا: سەرھەڵدانی پارت و گروپی سیاسی لە ڕۆژھەاڵتی ناوەڕاستدا ،دەرئەنجامێکی ئەو گۆڕانکارییە ئابووری -کۆمەاڵیەتی و سیاسییانە بووە ،کە بەرھەمی فاکتەرە نێوخۆیی و دەرەکییەکان بوون ،وەک :کرانەوەی واڵتانی ئێران و عوسمانی بەرەو ئەوروپا و ھاتنی بەرژەوەندییە سەرمایەدارییەکان بۆ ناوچەکە. یەکەمین ڕێکخراوەی سیاسی نوێ لە دەوڵەتی عوسمانیدا ،دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٨٩کاتێک لە ٢١مایسدا کۆمەڵیک لە دەستە بژێری ڕووناکبیر لە ئستەنبوڵ، پاییزی ٢٠١٦
12
15