ئەو چەمکانەی لەم توێژینەوەیەدا بەکارھێنراون- -١کاریگەریی پۆزهتیڤ /بەپێی زانستی لۆگیک ،ئەو پرۆسەیەی لە نێوان دوو گۆڕاو (سەربەخۆ :کارلێکەر ،پاشکۆ :کارلێکراو)دا ڕوودەدا ناوی لێنراوە «کارتێکردن» .جا پرۆسەی کارتێکردنی نێوان ھەر دوو گۆڕاوێک ،کاریگەریی پۆزهتیڤ و ھەم نێگهتیڤیش جێدەھێڵێ ،کە لەم توێژینەوەیەدا ئێمە تیشك دەخەینە سەر تەنها :کاریگەرییە پۆزهتیڤهكانی نێوان ھەردوو گۆڕاوی [شەڕ] و [بارودۆخی (کۆمەاڵیەتی ،دەروونی، ئابووری و سیاسی)ی ئافرەت]. -٢شەڕ /بە پێی سهرچاوه زانستییەکان دەکرێ ئەم پێناسەیە بخەینەڕوو -:شەڕ، شێوازێکی ملمالنێی توندوتیژانەیە ،کە دێتەڕوودان لە نێوان دوو یان زیاتر لە دوو :ھێز یان گروپ یان واڵتدا .ئامرازە بەکارھێنراوەکانی شەڕ جۆراجۆرن و بەردەوام ئەوزارگەلی نوێ دێنە بەکارھێنان ،وەک ئەوەی کە لە سەردەمەکانی زوو مرۆڤ تەنها بازووی خۆی یاخود شمشێر و دار و بەرد و ئامرازی سادەی بەکاربردووە ،بەاڵم ئێستا ئامرازی دیکەی تازە داھێنراو لە شەڕەکاندا بەکاردەھێنرێن :سەرباری بۆمب ،فڕۆکە ،چەکی بارووتی ،کیمیکی و ئەتۆمیی بەھێز و پێشکەوتوو ،ھاوکات داھێنراوە پێشکەوتووەکانی تهكنهلۆهیاش بەکاردەبرێن ،وەک :ھۆیەکانی ڕاگەیاندن و پێوەندی .شەڕ شوێنەواری تۆخ لە دوای خۆیڕا بەسەر کۆمەڵگا بە گشتی و ئافرەت بە دیاریکراوی جێدەھێڵێ ،کە ئێمە لێرە تیشك تەنێ دەخەینە سەر شوێنەوارە پۆزهتیڤهكانی. -٣ئافرەت /مێیینە ،بە تایبەتمەندییە جەستەییەکانی لە نێرینە جودادەکرێتەوە و دەناسرێتەوە ،ھەرچی ئافرەتە کە زیاتر چەمکێکی کۆمەاڵیەتییە وەک لەوەی بایۆلۆگی بێ ،بەو ژمارە خەڵکە دەوترێ کە لە کۆمەڵگادا دەژیێن ،لە ئەرک و مافەکانی کۆمەاڵیەتی، ئابووری ،سیاسی ،ئایینی ،ھزری و پەروەردەیی...تاد لەگەڵ پیاو نابێ! جوداوازییان ھەبێ .وەلێ لە کۆمەڵگاکانی پاتریاركی و دواکەوتوو کە کۆمەڵگای کوردییش ههتا ئێستا لەوان بووە ،جیاوازی زۆری ھەبووە :ئافرەت .بۆ نەھێشتنی ئهو جیاوازیان ه ك ه ئاماژە بۆ کراوه ،دەشێ کاریگەرییە پۆزهتیڤهكانی شەڕ بەکاربهێنرێن. -٤کۆمەڵگای کوردی /لە ئەنجامی کۆمەڵبوون ماریفە درووست دەبێ ،لە ئەنجامی ماریفەش کۆمەڵگا ،کۆمەڵگاش کە گەورەترین دیاردەی کۆمەاڵیەتییە ،دەکرێ وا پێناسە بکرێ کە :دەزگایەکی کۆمەاڵیەتییە لە ئەنجامی پێکەوەیی گرووپە خەڵکێک و یەکێتییان درووست بووە ،خاوەن نەزم و یاسا و ڕێسای تایبەت بە خۆیەتی ،کەڵچەرێکی دیاریکراوی ھەیە کە پێی بهرێوهدهچێت یان پێی دەژی.
Analytical, academic, quarterly Magazine
11 12
13
پاییز و زستانی ٢٠١٥