Issuu on Google+

1


‫سەرەتایەکی کورت وەک پێشەکی‬ ‫خوێنەرانی ئازیز ئەو کتێبەی لە بەر دەستان دایە پێک هاتووە لە دو بەش‪.‬‬ ‫بەشی یەکەم کۆمەڵێک چیرۆکی وەرگێڕدراو لە زمانی فارسیەوە لە خۆ‬ ‫دەگرێ‪ ،‬کە هەر کامەیان لە سەرچاوەی جیاوازەوە وەرگێڕدراوە‪ .‬هەر یەک‬ ‫لەم چیرۆکانە لە سااڵنی کۆتایی نەوەدەکان و سەرەتای دو هەزار‪ ،‬لە گۆڤار و‬ ‫باڵوکراوەکانی باشووری کوردستان چاپ و باڵو کراونەتەوە‪ .‬لێرەدا بە پێویستم‬ ‫زانی کە هەموویان لە چوارچێوەیەک دا بخەمە بەر دیدی ئێوەی ئازیز‪ .‬دیارە‬ ‫چیرۆکەکان هەموویان زیاتر لە دەیەیەکە کە وەرگێڕدراونەوە‪ .‬لێرەدا تەنیا‬ ‫هەوڵم داوە لە بواری هەڵەی نوویسینەوە دەستکاریان بکەم و لە گۆڕانکاری‬ ‫دیکە خۆم پاراستووە‪ .‬بۆیە ئاساییە کە ڕەخنەشیان لە بواری داڕشتنەوە لە‬ ‫سەر بێت و بە تەواوی بە دڵی دۆستان نەبێت‪ .‬بەاڵم بە هەر حاڵ ویستوومە‬ ‫نووسراوەی ئەوکات بێ دەستکاری و گۆڕانکاری بەرچاو‪ ،‬بکەوێتە بەر‬ ‫سەرنجی ئێوە و ببێتە هۆی بەراوردێک لە نێوان نووسراوەی ئەو دەم و‬ ‫نووسراوەی ئێستای خۆم و خاڵە الواز و بە هێزەکان دەست نیشان بکرێن و‬ ‫لە بەرهەمی تازەتر دا لە بەر چاو بگیرێن‪ .‬بەشی دوهەم پێک هاتووە لە‬ ‫کۆمەڵێک شێعری وەرگێڕدراو‪ .‬کە ئەوانیش هەر لە سەردەمی چیرۆکەکان دا‬ ‫وەرگێڕدراون و باڵو کراونەوە جگە لە یەک دو دانە شێعر نەبێ‪ .‬هیوادارم کە‬ ‫سەرجەمی ئەو بەرهەمە بە دڵی ئێوە خوێنەرانی هێژا بێت‪.‬‬ ‫شاخەوان عەزیزی‬ ‫سویس ‪ /‬لۆزان‬ ‫مانگی فێوریەی ‪2102‬‬

‫‪2‬‬


‫دەستەوەستانم‬ ‫‪-------------------------------------------------------------------------‬‬‫نووسینی ‪ :‬راشین مختاری‬ ‫وەرگێرانی لە فارسیەوە ‪ :‬شاخەوان عەزیزی‬ ‫سەرچاوە ‪ ( :‬اطالعات هفتگی )‬

‫دەنگی بانگ دەبیسترا و وردە وردە دادگا تەنکەی دەکرد ‪ .‬چوومە الی‬ ‫دەرگای چوونە دەرەوە‪ .‬ڕۆژێکی سەیر بوو‪ .‬کەس تاقەتی قسە کردنی نەبوو‪.‬‬ ‫سەرم لە هەموو بەشە کان دابوو‪ ،‬بەاڵم سوژەیەکی گونجاوم دەست‬ ‫نەکەوتبوو‪ .‬لەو دەمەدا ئافرەتێکی گەنج هاتە ژوورەوە‪ .‬پاسەوانانی هێزی‬ ‫ئینتیزامی پێیان ڕاگەیاند کە کاتی ئیش کردن بە سەر چووە و پێویستە‬ ‫ڕۆژێکی دیکە سەر بداتەوە‪ .‬ئافرەتەکە بە سەرسوڕمانەوە سەیری دەورو‬ ‫بەری کرد و وتی‪ ":‬یانی دەبێ ڕۆژێکی دیکەش بێمەوە؟"‬

‫بە سەر و ڕوویەکی ناقایلەوە گەڕایەوە ‪ .‬بانگم کرد و دوای ئەوەی کە خۆم‬ ‫پێی ناساند‪ ،‬هۆی سەردانی بۆ دادگام لێ پرسی‪ .‬ئەو خۆشحاڵی زۆری بۆ قسە‬ ‫و باس لە گەڵم نیشان دا‪ .‬گۆڕەپانی (وەنەک) بە تەواوی قەرەباڵغ بوو و‬ ‫شوێنێکی گونجاو بۆ باس کردن دەست نەدەکەوت‪ .‬داوای لێ کردم کە لە‬ ‫گەڵی دا بچم بۆ یەکێک لەو کۆاڵنانە کە سەیارەکەی لێ ڕاگرتبوو‪ .‬بۆ ئەوەی‬ ‫لەوێ باسەکەمان دەست پێ بکەیین‪ .‬لە گەڵیدا چوومە ناو سەیارەکە و‬ ‫دانیشتین و دەستی بە قسە کرد‪ ":‬پێتان وایە تەمەنم چەند ساڵە ؟ "‬ ‫‪3‬‬


‫لە سەر و ڕوودا تەواو جوانی دەنواند‪ .‬جوانتر لەوە کە خۆی پێی وابوو‪.‬‬ ‫سۆبەی ناو سەیارەکەی پێ کرد‪ .‬پێی خۆش بوو لە هەموو شتێ بدوێ‪ .‬لە‬ ‫قۆناغی منداڵی ‪ ،‬قۆناغی چوونە قوتابخانە و قۆناغی گەنجێتی ‪...‬‬

‫"تەمەنم لە دە سال تێنەپەڕیبوو کە دایک و باوکم لە یەک جیابوونەوە‪ .‬ناکۆکی‬ ‫زۆر گرژیان لە نێوان دابوو‪ .‬باوکم پیاوێکی تووڕە و تۆسن بوو‪ .‬دایکیشم‬ ‫جێگای ڕێزی ناو بنەماڵەیەکی ناو بەدەرەوەی شاری تاران بوو‪ .‬ژیانی‬ ‫هاوبەشیان تەنیا یازدە ساڵی خایاند‪ .‬لەو ماوەیەشدا من و دایکم زۆربەی کات‬ ‫جیا لە باوکم دەژیایین‪ .‬هەر بۆیە لە یەک جیابوونەوەیان زۆر کاریگەری لە‬ ‫سەر من دانەنا‪ .‬زۆر باش دەمتوانی لە مانای جیایی تێ بگەم‪ .‬النی کەمی ئەو‬ ‫قازانجەی کە لە یەک جیابوونەوەی ئەوان دا کردم ‪ ،‬ئەوە بوو کە ئیتر‬ ‫شاهیدی شەڕ و هەرایان نەبووم‪ .‬لەو دەمە بە دواوە هیچ ئاگایەکم لە باوکم‬ ‫نەما‪ .‬هەڵبەتا لە سەرەتاکاندا مانگی جارێک سەری لێ هەڵدێنام‪ .‬ئەم‬ ‫سەردانانە وردە وردە کەم و کەمتر بوونەوە‪ .‬تا وای لێهات کە گۆیا منی لە‬ ‫بیر چۆتەوە‪ .‬بیستبووم کە ژنی هێناوەتەوە‪ .‬دایکیشم هەر ئەو سالی شووی بە‬ ‫پیاوێک کردەوە کە خاوەنی دو کچ بوو‪ .‬ئەم شوو کردنەوەی دوهەمی دایکم‬ ‫تا ڕادەیەک سەرکەوتووتر بوو ‪ .‬زڕ باوکم پیاوێکی زۆر هێدی و لە سەرەخۆ‬ ‫بوو و لەم بە یەک گەیشتنەیان بە تەواوی ڕازی بووم‪ .‬ئێستا ئیتر ببوومە‬ ‫خاوەنی دو خوشک‪ .‬دو هاوڕێ و هاودەنگ کە تەنانەت ئازارەکانی‬ ‫دەروونیشمان وەکوو یەک بوون‪ .‬ئەو ڕۆژگارە باش بە سەرچوو و من لەو‬ ‫هەل و مەرجەدا گەورە بووم‪ .‬کاتێ تەمەنم گەیشتە حەڤدە هەژدە سالی‪،‬‬ ‫بڕیاری شوو کردنم دا‪ .‬دایکم دژایەتی دەکردم‪ .‬پوور و خاڵەکانم هەر لە‬ ‫‪4‬‬


‫گەڵم خەریک بوون تاکوو لەم بڕیارە پاشگەزم بکەنەوە‪ .‬بەالم سەرکەوتوو‬ ‫نەبوون و بەم جۆرە واڵمی ڕازی بوونم بە یەکەم داخوازم دایەوە‪ .‬دایکم لەوە‬ ‫دڵنیا کردەوە کە پاش شوو کردنم درێژە بە خوێندن بدەم و دیپلۆم‬ ‫وەرگرم‪ .‬هەموو پێداویستیەکانی زەماوەندم ئامادە کرد‪ .‬کڕینی سفرەی‬ ‫پەیمان بەستن‪ ،‬جل و بەرگی بووکێنی و ‪...‬‬

‫بە کوورتی هەموو شتێک ئامادە کرابوو‪ .‬لە دەمێکدا کە لەوپەڕی خۆشی و‬ ‫شادی دا بووم و دایک و باپیرم خەریکی کار و باری دیکە بوون ‪ ،‬شتێک کە تا‬ ‫ئەو دەمە بیرم لێ نەکردبۆوە ئەوە بوو کە بۆ شوو کردنم قایل بوونی باوکم‬ ‫پێویست بوو‪ .‬باوکم ئەو دەمە شوێنی ئیش کردنی گۆڕیبوو و بە قسەی‬ ‫ناسیاوانی چۆبوو شار‪ .‬دوای زۆر هات و چۆ کردن بەم ال و ئەو الدا‪،‬‬ ‫سەرەنجام دۆزیانەوە‪ .‬ئێستا ئیتر پیاوێکی وەنێو کەوتوو و بە تەمەن دیار بوو‬ ‫ئەو بەلێنی ئەوەی دا کە حەتمەن سەردانی تاران دەکا و ئیزنی مارە بڕینی‬ ‫من دەدا‪ .‬هەموو شتێ بە باشی دەچۆ پێش و دایکیشم بە دڵخۆشیەوە لە‬ ‫سەفەر گەڕایەوە‪ .‬ئەو ڕۆژە کە باوکم هاتە تاران تەنانەت ڕۆژی‬ ‫زەماوەندەکەشمان دیاری کردبوو‪ .‬ئەمە یەکەم جار بوو کە دوای چەندین‬ ‫ساڵ باوکم دەدی‪ .‬هەستم بە هیچ شتێکی تایبەتی نەدەکرد‪ .‬تەنیا لە گەڵ دایکم‬ ‫مۆن بوو ‪ .‬یەکەم قسە و باسمان لە یەکەم چاوپێ کەوتن دا چەند پرسیارێک‬ ‫بوو لە سەر ئەو کەسە کە دەمویست شووی پێ بکەم‪ .‬لە ڕووخساری ڕا دیار‬ ‫بوو کە زۆر کەیفی بە باس و لێ دوانەکانی من نەدەهات‪ .‬دوای ئەوە‬ ‫ڕۆیشت و تا چەندین ڕۆژ نەهاتەوە سەردانمان‪ .‬تەنیا حەوتوویەک بۆ ڕۆژی‬ ‫زەماوەندەکە مابوو کە دیسان هاتەوە سەردانم‪ .‬بێ پێچ و پەنا و بە ڕاشکاوی‬ ‫پێی وتم کە‪ " :‬ئەم کوڕە بە هیچ جۆرێ شایانی تۆ نی یە‪ .‬کوڕێکی سەرسەری‬ ‫‪5‬‬


‫و هیچ و پووچە‪ .‬نازانم چۆن دایک و باوکت ڕازی بوون کە بتدەن بەو‬ ‫کووڕە‪ .‬من بەم کارە ڕازی نابم‪" .‬‬ ‫ئەمە یەکەم قسە و دوایین قسەی بوو‪ .‬بەرلەوەی ماوەی قسە کردنم پێ بدا‪،‬‬ ‫هەستا ڕۆیی‪ .‬هەموو شتێ تێک چۆوە‪ .‬گریان و فرمێسک هەلوەراندن ببوو بە‬ ‫پیشەم‪ .‬دایکم لە گەڵ یەکێک لە خالەکانم چوون بە دوای باوکم دا تاکوو لە‬ ‫گەلی باس بکەن‪ .‬بەاڵم بێ فایدە بوو‪ .‬ئەو قسەیەکی کردبوو و ئیتر لێی‬ ‫پاشگەز نەدەبۆوە بە کووڕتی عەرزت بکەم بە ئابڕوو چوونێکی تەواوە وە‪،‬‬ ‫زەماوەندەکەمان تێک دایەوە‪ .‬ئەمە یەکەم جار بوو کە هەستم دەکرد لە‬ ‫باوکم بێزارم‪ .‬هەموو ئاوات و هیواکانم بە ناکامی دەدی ‪.‬دایکم هەستی بە‬ ‫ئابڕوو چوون و سەرشۆڕی دەکرد و زڕ باوکیشم بەردەوام هەر پرتە و‬ ‫بۆلەی بوو‪ .‬ئەگەر چی ئەم ڕووداوە زوو لە بیر کرا‪ ،‬بەاڵم بۆ هەمیشە لە بیر‬ ‫و هۆشی مندا مایەوە‪ .‬ئیتر تاقەتی دەرس خوێندنم نەمابوو‪ .‬لە ماڵەوە‬ ‫مامەوە و خۆم زیندانی کرد‪ .‬چەندین سال بە سەر ئەم ڕووداوەدا تێپەڕی‬ ‫تاکوو ڕۆژێک 'مەسعود' هاتە خوازبێنیم‪ .‬کوڕێکی زۆر باش و نەجیب بوو‪.‬‬ ‫جێگای خۆی لە ناو دڵی هەموو کەس دا دەکردەوە لە گەل دایکێکی پیر دەژیا‬ ‫و باوکی چەندین سال بوو کۆچی دوایی کردبوو‪ .‬پاشەبەرەی بنەمالە بوو‪ .‬لە‬ ‫باری کار و پیشەوە لە وەزعێکی لەبار دابوو‪ .‬بە ڕواڵەت هەموو شتێ لەوپەڕی‬ ‫باشی دابوو و تەنیا شتێ کە بۆ ئێمە ببو بە پرسیار ئەوە بوو کە کەس نەبوو‬ ‫ناسێنەری مەسعود بێ‪ .‬کەس ئێمەی بە یەکتر نەناساندبوو ئەو تەنیا جارێک‬ ‫چۆبۆ الی زڕباوکەکەم و داوای کردبووم‪ .‬تا ڕادەیەک سەیر دەچوو‪ .‬چۆنکوو‬ ‫ئەو قەت نەیدیبووم‪ .‬دیارە زۆر هۆ و هۆکاری دێنایەوە‪ .‬بۆ وێنە دەیگوت کە‬ ‫ڕۆژیک لە شەقام دا چاوی پێم کەوتووە و پێ و شوێنی هەلگرتووم‪ .‬بێ‬ ‫ئەوەی هەست پێ بکەم ناوو نیشانی مالمانی دۆزیوەتەوە‪ .‬بەاڵم لە دوایی دا‬ ‫‪6‬‬


‫بۆم دەرکەوت کە ئەمانە هەمووی هەلبەستراون‪ .‬چۆنکوو لە ڕۆژی خوازبێنی‬ ‫دا جارێک لە گەل خوشکەکانم دا لێی گۆڕابووم‪.‬هەرچۆنێ بوو ئەم مەسەلە‬ ‫وردە وردە‪ ،‬دوای ئەوەی کە وەزعی باش و لەباری ئەومان بۆ دەرکەوت لە‬ ‫بیر چۆوە‪ .‬دایکم ئەم جارەیان بەر لەوەی قەول و بەڵێنی بدات‪ ،‬داوای لە‬ ‫مەسعود کرد کە خۆی بچێتە الی باوکم و داوام بکات و قەناعەتی پێ بێنێ‪.‬‬ ‫مەسعود زۆر پێی باش بوو و بۆ سەفەرەکە وەڕێ کەوت‪ .‬زۆری پێ نەچوو‬ ‫کە گەڕایەوە تاران و وتی کە باوکت ڕازی بووە و هەر لەوێ ڕۆژی‬ ‫زەماوەندەکەشی دیاری کردووە‪ .‬تۆزێک سەیر دەهاتە بەرچاو‪ .‬هەمیشە بیرم‬ ‫لەوە دەکردەوە کە چۆنە باوکی کەللە ڕەقی من وا بە سووک و هاسانی و‬ ‫بێ هیچ چەشنە لێکۆڵینەوەیەک ڕازی بوونی خۆی دەربڕیوە‪.‬؟! هەرچۆنێ بوو‬ ‫بەم زەماوەندە ڕازی بوو‪ .‬سەرت نەیەشێنم مەراسمی زەماوەندەکەمان پێک‬ ‫هێنا ‪ .‬ئەو رۆژەی کە مارە دەکرام باوکم هاتە تاران و لە سەر و سیمایەوە‬ ‫دیار بوو کە بەم زەماوەندە ڕازی یە‪ .‬ئەو بە جۆرێک لە گەل مەسعود‬ ‫دەجواڵوە کە وەکو و بڵێی چەندین سالە یەکتر دەناسن‪ .‬هەرچەند ماوەیەک‬ ‫بوو باوکم وەکوو ڕێگا پێدەری زەماوەند سەیر دەکرد و هیچ هەستیکی‬ ‫دئکەم لە بەرابەری دا نەبوو‪ .‬بەاڵم هەرچۆنێ بوو بەوە دلخۆش بووم کە‬ ‫ئەمجارەیان وەکوو جاری پێشوو گیر و گرفتێک نەهاتە پێش و زۆر بە ئاسانی‬ ‫توانیمان مەراسمی زەماوەندێکی زۆر خۆش بەڕێوە بەرین‪ .‬ژیانی‬ ‫هاوسەرێتیمان بە کەل و پەل و پێداویستی تەواوە وە دەست پێ کرد‪.‬‬ ‫مەسعود لە باکووری شاردا خانوویەکی بە کری گرت و سەیارەیەکی‬ ‫خاوێنیشی خستە ژێر پێی منەوە‪ .‬ژیانی ئێمە تا ڕادەیەک لە ئەفسانە و خەیاڵ‬ ‫دەچوو ‪ .‬مەسعود لە ڕۆژانی سەرەتاییدا بەردەوام خۆشەویستی خۆی دەنواند‬ ‫و هەولی ئەوە بوو کە وەکوو هاوسەرێکی دلسۆز و باش خۆی پێشان بدات‪.‬‬ ‫‪7‬‬


‫هەرچی داوام بکردایە بۆی جێ بەجێ دەکردم‪ .‬بە شێوەیەک کە هاتبوومە‬ ‫سەر ئەو بڕوایە کامەرانی هەر ئەمەیە و تا کۆتایی ژیان هەر کامەران‬ ‫دەمێنمەوە‪ .‬ڕۆژگار هەر وا تێپەر دەبوو‪ .‬ماوەی سالێک لە ژیانی هاوبەشمان‬ ‫ڕا بردبوو‪ ،‬کە زگ پڕ بووم‪ .‬بۆ یەکەم جار بوو کە تووڕەییم لە سەر و ڕووی‬ ‫مەسعود بەدی کرد‪ .‬بە پێچەوانەی بۆچوونی من بەم هەوالە زۆر دلخۆش‬ ‫نەبوو و داوای لێ کردم کە هەر لە مانگەکانی سەرەتاییدا بیفەوتێنم‪ .‬بەاڵم من‬ ‫هەستێکی تایبەتیم سەبارەت بەو منداڵە هەبوو‪ .‬دلخۆشی و کامەرانیم تەنیا لە‬ ‫شتیک کەمی بوو ئەویش دەنگی پێکەنینی منداڵێکی بچووک کە لە ماڵەکەم دا‬ ‫دەنگ بداتەوە‪ .‬دەمە قاڵیەکان لێرەوە دەستیان پێ کرد‪ .‬مەسعود دەیگوت؛"‬ ‫هەرچی دەتەوێ بۆتی دەکەم بەاڵم ئەم منداڵەم ناوێ‪ " .‬بیانووەکەی ئەوە‬ ‫بوو کە بۆ بوونمان بە خاوەنی منداڵ هێستا زووە‪ .‬ئەوە لە سەر پێدا گرتن و‬ ‫سوور بوونی من بوو کە ناچار بوو بوونی منداڵ قەبوڵ بکات‪.‬‬

‫ماوەیەکی زۆر بوو کە مەسعود داوای لێ دەکردم بۆ ئەوەی کە پێوەندیەکی‬ ‫باشتر لە گەڵ باوکم پێک بێنم‪ .‬چۆنکوو پێی وابوو کە دەبێ ئاشتی و‬ ‫خۆشەویستی لە نێوان باوک و کچ دا هەبێ‪ .‬بەالم من بەمە ڕازی نەبووم‪.‬‬ ‫چۆنکوو قەت ئەو وەکوو باوکێک لە گەڵ من نەجوواڵوە و هیچ هەستێکم لە‬ ‫حاستی دا نەبوو‪ .‬دوای ئەوەی کە کچەکەم چاوی بە ژیان هەڵێنا‪ ،‬هەوڵی‬ ‫شووەکەم بۆ ئاشت کردنەوەی باوکم لە گەڵ مندا زۆر زیاتر بوو‪ .‬تا وای لی‬ ‫هات لە سەر داوا و سوربوونی ئەو ڕازی بووم بچمە شار و باوکم ببینم‪ .‬لە‬ ‫کاتێکی زۆر نالەباردا گەیشتمە ئەوێ‪ .‬باوکم زۆر نەخۆش بوو و هیوای لێ‬ ‫بڕابوو‪ .‬بە دیتنم زۆر دڵخۆش بوو‪ .‬بە ڕادەیەک کە داوای لێ کردم ماوەیەک‬ ‫لە الی بمێنمەوە‪ .‬ئەگەر چی زۆر حەزم نەدەکرد‪ ،‬بەاڵم کاتێک کە باوکم بەم‬ ‫‪8‬‬


‫جۆرە دیت بڕیارم دا بمێنمەوە‪ .‬لە ماوەی یەک مانگ مانەوەم لە وێ دا بوو‬ ‫کە زۆر شتم بۆ دەرکەوت‪ .‬باوکم خاوەنی سەروەت و سامانێکی زۆر بوو‪ .‬لە‬ ‫پێک هێنانەوەی ژ یانی هاوسەرێتی دوهەمی دا ببوو بە خاوەنی دو مندال کە‬ ‫هیچ کامیان لە باری بەدەنیەوە تەواو نەبوون و لە دوا کەوتوویی دا بوون‪.‬‬ ‫ڕێگا بدە کە بە ڕاشکاوی و بێ پەردە هەموو شتێکتان بۆ ڕوون بکەمەوە‪ .‬بەڵێ‬ ‫من میراتگری تەواوی ئەو سەروەت و سامانە بووم و مەسعودیش ئەمەی‬ ‫دەزا نی ‪ .‬چۆنکوو بەر لەوەی لە گەل من ژیانی هاوسەرێتی پێک بێنێ‪ ،‬لە‬ ‫کارگەی باوکم دا خەریکی کار کردن بوو و ئاگاداری هەموو نهێنیەکان بوو‪.‬‬ ‫هەر بۆیە هاتبۆ تاران بۆ خوازبێنی من‪.‬‬ ‫ڕۆژگارێکی سەیرە‪ .‬کەسێک تەنیا بۆ ئەوەی ببێ بە خاوەنی پارە‪ ،‬گاڵتە بە‬ ‫چارەنووسی کچێک دەکات تاکوو ڕێگا بۆ دەوڵەمەند بوونی بکاتەوە‪.‬‬ ‫بە داخەوە باوکم کۆچی دوایی کرد و تەواوی بۆچوونەکانی مەسعود وەڕاست‬ ‫گەڕان‪ .‬سەروەتێکی زۆر بە من بڕا‪ .‬هەر لێرەوە بوو کە ناکۆکی و ئالۆزیەکان‬ ‫دەستیان پی کرد‪ .‬مەسعود لە کارگەی باوکم دا مایەوە و بەرپرسایەتی‬ ‫بەرێوە بەریەکەی وە ئەستۆ گرت‪ .‬ئیتر منی لە بیر کردبوو‪ .‬بە ماوەیەکی‬ ‫زۆر ‪ ،‬تەنیا جارێک دەهاتە سەردانی کچەکەی‪ .‬لە ماوەی سالێکدا تەنیا ئیش و‬ ‫کاری ببو بە پێڕا گەیشتن بە سەروەت و سامانی باوکم ‪ .‬ئەوجار بە تەواوی‬ ‫ڕووخساری ئەوم بۆ دەرکەوتبوو‪ .‬پیاوێکی بە فێڵ و تەڵەکە باز بوو‪ .‬پەنای بۆ‬ ‫هەر فڕو فێڵێک برد تاکوو زڕدایکم قەناعەت پێ بێنێ کە ببێتە پارێزەریان و‬ ‫بە سەر سەروەت و سامانیشیان ڕا بگات‪ .‬ئەم کارانە لە کاتێکدا بەڕێوە‬ ‫دەچوون کە من بە هیچ جۆرێ پێی ڕازی نەبووم‪ .‬بەاڵم مەسعود گوێی‬ ‫نەدەدایە هیچ داوایەکی من‪ .‬تەنانەت کاری ئێمە گەیشتە لێکدان و پێکدادان‪ .‬تا‬ ‫‪9‬‬


‫وای لێهات بڕیارم دا تەواوی کەل و پەلەکان بفرۆشم و هیچ پارەیەک نەدەم‬ ‫بە مەسعود ‪ .‬کاتێ بەو بەرنامەی منی زانی شەڕ و هەراکان چەند قات ڕوویان‬ ‫لە زیاد بوون کرد‪ .‬بەاڵم من بڕیاری خۆم دابوو‪ .‬کارگەکەم فرۆشت و‬ ‫قوتابخانەیەکم هەر لە هەمان شاردا بنیات نا ‪.‬کاتێ مەسعود بۆی دەرکەوت‬ ‫کە بە قسەی خۆی ‪ ،‬تەواوی ئەم پارەم بە با داوە ‪ ،‬تەواوی ئەو پارەی کە لە‬ ‫ماوەی ئەو چەند ساڵەدا لە ڕێگای چەرخاندنی کارگەوە دەستی کەوتبوو‪،‬‬ ‫هەمووی کۆ کردەوە و کردی بە دۆالر‪ .‬بۆ من هیچ جیاوازیەکی نەبوو‪ .‬بوون‬ ‫یان نەبوونی مێردێکی ئەوتۆ هیچ کاریگەریەکی لە سەر ژیانی من دانەدەنا‪.‬‬ ‫بەاڵم ئەوە دو ڕۆژە کە منالەکەمی لە گەڵ خۆیدا بردووە‪ .‬نازانم بۆ کوێ!‬ ‫تەنیا نووسراوەیەکی بەجێ هێشتووە‪"...‬‬

‫ئافرەتەکە کاغەزێکی نوشتراوەی لە ناو جانتاکەی دەرهێنا و پێشانی دام ئاوا‬ ‫نووسرابوو‪ " :‬مناڵەکە لە گەڵ خۆم دەبەم‪ .‬لە مێژ بوو دەمویست دەستت لێ‬ ‫هەڵگرم‪ .‬ئەگەر مناڵم نەبایە زووتر ئەم کارەم دەکرد‪ .‬بەاڵم ئێستا هاتوومە‬ ‫سەر ئەو بڕوایە کە ئەم کچە چکۆڵەمان لە گەڵ خۆمدا ببەم‪ .‬بە ڕادەیەک‬ ‫پاڕەم هەیە کە خۆشترین و باشترین ژیانی بۆ دابین بکەم ‪ ،‬لە کاتێک دا تۆ‬ ‫هیچت نی یە و دەستە وەستانی‪"...‬‬

‫ژنەکە سەیرێکی کردم‪ .‬لە کاتێکدا هەنیسک لە چاوەکانی دا قەتیس مابوون بە‬ ‫دەنگێکی لەرزۆکەوە وتی‪ " :‬کچەکەم دەوێتەوە‪"...‬‬

‫ژنەکە ئەوەی هەبوو‬

‫درکاندبووی و چاوەکانی پێشاندەری ژان و ئازارە شاراوەکانی بوو‪...‬‬

‫‪10‬‬


‫ملوانکەی زێڕین‬ ‫وەرگێڕانی لە فارسی ‪ :‬شاخەوان عەزیزی‬ ‫سەرچاوە ‪ ( :‬علم و جامعە )‬

‫دایکم ئیتر کاسەی سەبری لە سەریەوە ڕژابوو‪ .‬سات بە سات فشاری فەرق و‬ ‫جیاوازی و ناخۆشیە کەمەر شکێنەکانی ژیان زیادی دەکرد‪ .‬لە حاست داهاتی‬ ‫زۆر کەمی باوکم‪ ،‬خەرجیە جۆراوجۆرەکانی ژیان وەکوو دێوەزمەیەکی‬ ‫ترسناک خۆی دەنواند‪ .‬منداڵەکان وردە وردە گەورە و گەورە تر دەبوون و‬ ‫خەرجی زیاتریان هەڵدەگرت‪ .‬نرخی کەل و پەلەکان دەچۆ سەر و کرێی‬ ‫خانەنشین کرانی باوکم زۆر کەم و کەمتر لەو خەرجیانە بوو‪ .‬ئیتر تاقەتی دان‬ ‫بە خۆ دا گرتن نەمابوو‪ .‬لە گەڵ حەوت هەشت منداڵی سەر و پێچکە کە‬ ‫دایمە پێی هەڵدەرووچکان‪ ،‬دەیتوانی چی بکات‪ .‬تەنانەت موچەی خانەنشینی‬ ‫نەیدەتوانی زگی بێچووە بوولبولێکیش‬

‫تێر بکات چ بگات بە وەی کە‬

‫دەروەستی خواردن و جل و بەرگ و نەخۆشی منداڵەکان بێت‪.‬‬

‫باوکم بە درێژایی تەمەنێک هەوڵی دابوو کە سەربەرز بێ و لە زۆر لە‬ ‫هاوکارانی لە باری تێ گەیشتوویی و کار لێ هاتوویی لە پێشەوە بوو‪ .‬بە‬ ‫درێژایی تەمەنی لە کات و ساتی خۆیدا چۆبۆ سەر ئیش و کار و تەنانەت ئەو‬ ‫کاتەی کە نەخۆشیش بوو و تەنیا توانای ڕاکێس کردنی لەشی خۆی بۆ شوێنی‬ ‫ئیش کردن هەبوو‪ ،‬دیسانیش لەوە بێزار بوو کە لە سەر ئیشەکەی ئامادە‬ ‫نەبێت‪.‬‬ ‫دوای خانەنشین کرانی هەموو دەم هیوا بە داهاتوویەکی ڕوون فکر و خەیاڵی‬ ‫‪11‬‬


‫بە خۆوە خەریک کردبوو‪ .‬بەاڵم ئێستا جگە لە هەندێ بیرەوەری چی دیکەی‬ ‫بۆ نەمابۆوە‪ .‬تەنیا ڕێگایەکی لەبەر دەم دا مابوو‪ .‬ئەویش ئەوە کە موچەی‬ ‫مانگانەی تەنیا بۆ خواردن و کرێ خانوو دابنێ و ئەوەش کاتێک جێبەجێ‬ ‫دەبوو کە کڕینی پێداویستیەکانی تری ژیان بە شێوەیەکی بەرنامە ڕێژی کراو‬ ‫بەرێوە ببات‪ .‬دەبوو خۆی لە هیچ شتێکی دیکەی ژیانی ئێمە نەگەیەنێ ‪.‬نە‬ ‫بەرگ و پۆشاک و نە پێاڵو‪ ،‬تەنانەت نە کڕینی کەل و پەلی ژیان‪ .‬بۆ وێنە‬ ‫کاتێک چادانێک یان پیاڵەیەک یان دەوریەک بشکابا‪ ،‬دەست تەنگیەکە هێندەی‬ ‫دیکە ژیانی لە ئێمە تاڵ دەکرد‪.‬‬

‫ڕاستە کە بەرنامەی جیرەبەندی دانان دەست و پێی بەشەر دەبەستێتەوە‪،‬‬ ‫بەالم لە برسان و لە سەرمان نایکوژێ‪ .‬ئەوەی کە ئێمە کردبوومان لە ڕاستیدا‬ ‫جیرەبەندی نەبوو‪ .‬بەڵکوو سێبەری قاتی و قڕی زۆر شەڕەف مەندانە بوو کە‬ ‫باڵی بە سەرمان دا کێشابوو‪.‬‬

‫ئەوەی کە باوکم بۆ ماڵەوە دەیکڕی سێ کیلۆ ئاو نەبات‪ ،‬پاکەتێک چای وشکی‬ ‫سەد گرەمی‪ ،‬سەلکە سابوونێکی (هاشمی ) جلک شۆرین‪ ،‬بوو‪ .‬سابوونی لەش‬ ‫لە ژیر نێوی سابوونی سەر‪ ،‬هەر مانگەی سەلکیک و بە سی مانگیش جارێک‬ ‫هەندێ بەهاراتی وەک بیبەری ورد و زەردە چێوە و سێ کیلۆ برینجی‬ ‫دەکڕی ‪ .‬مانگێ لە تەنەکە نەوتێکی بیست لیتریش زیاتر نەماندەتوانی بکڕین‪.‬‬ ‫زستان و هاوین هەر وەکوو یەک بوو‪ .‬وەزعی نانەکەمان لەوەش خراپتر بوو‪.‬‬ ‫ئەو ئاردەی باوکم دەیکڕی لە نیوەی مانگ زیاتر بەشی نەدەکرد‪ .‬دەبوو‬ ‫ئەوەی دیکە 'تووبا' ی خوشکم لەم مال و ئەو ماڵ وەری گرتبا‪ .‬ناڕەحەتی‬ ‫‪12‬‬


‫هەویر شێالن و نان کردن بە سەرمای زستان و گەرمای هاوین لە سەر شانی‬ ‫دایکم بوو‪ .‬ئاردەکەش خوشکم لە دەروو جیرانان دابینی دەکرد‪.‬‬ ‫هەر دەمێک کە دایکم ئەوی بە دوای ئارد قەرز کردن دا دەنارد‪ ،‬خوشکەکەم‬ ‫نێو چاوانی تێک دەنا و لە داماوی و ئەو ئازارەی کە بەرهەمی هەڵس و‬ ‫کەوتی جیران و تەنانەت خزم و ناسیاوان بوو‪ ،‬فرمێسک بە سەر ڕوومەتی دا‬ ‫دەباری‪ .‬هەژاری دان بە خۆ گرتنی لە هەموو کەس بڕیبوو‪ .‬مەلی نائومێدی‬ ‫خەلکانی تریش بە وەزعیکی کەم تا زۆر وەکوو ئێمە بە سەر ئاسۆی ناڕوونی‬ ‫هاودەردی و هاودڵی دا لە شەقەی باڵیان دەدا‪ .‬جیرانەکانمان بە هێنانەوەی‬ ‫هەزار و یەک بڕو بیانوو‪ ،‬لە دانی ئارد و تەنانەت قەرز کردنی نانیش خۆیان‬ ‫دەبوارد‪ .‬تەنیا دەست تەنگی ئەوان نەبوو کە ڕووی پێ لەو هەڵس و کەوتە‬ ‫نادۆستانە دەنان ‪ ،‬بەڵکوو ئەوەی کە ئیمەش بە قەرز لێمان وەردەگرتن‪ ،‬بە‬ ‫ڕادەیەک دانەوەی وەدرەنگ دەکەوت‪ ،‬کە تەواوی قەرز دەرەکان لێمان‬ ‫پەشیمان دەبوونەوە‪.‬‬

‫پێشتر ئاردەکەمان جیرەبەندی نەکرابوو‪ .‬ئەم کارەش کاتێ دەستی پێ کرا‪،‬‬ ‫کە کارێزی ' ئەحمەد ئاوا ' بە تەواوی وشک بوو و تەڕایی ئاوی تێدا نەما‪.‬‬ ‫خاوەن زەوی و زارەکان تەواوی هیوایان سەبارەت بەم بیراستنە لە دەست‬ ‫دا و کەوتنە لێدانی بیری ئینتیوازی ‪ .‬لەو هەل و مەرجە دا کە باوکم تەنانەت‬ ‫توانای کڕینی بەشێکی مەکینەکەشی نەبوو‪ ،‬زەوی یە بەرهەم دارەکەشی بە‬ ‫تەواوی وشک بوو و بەرهەمەکەشمان فەوتا‪.‬‬

‫گەنم یەکیک لە گەورەترین بەرهەمەکانی ئەو زەوی و زارانە بوون و هەر‬ ‫‪13‬‬


‫ڕاست دوای ئەم ڕووداوە بوو کە ناچار بوویین ئەو ئاردەی کە پێویستمان‬ ‫بوو لە بازار بکرین‪ .‬سەبارەت بە نەوتیش وەزحمان هەر ئاوا بوو‪ .‬دەگەل کوو‬ ‫دەمان کڕی‪ ،‬رۆژی دوایی تەواو دەبوو‪ .‬هەمووی لە قەرز و قۆاڵن‬ ‫دەدرایەوە‪ .‬دایکم دەبوو بۆ کڕینی دو لیتر نەوت لە دوکانی حاجی قاسم‪ ،‬چوار‬ ‫پێنج هێلکە مریشکی بداتێ‪ .‬ئەو هێلکە مریشکانەی کە بەرهەمی هەوڵی شەو‬ ‫رۆژی تاقانە مریشکەکەمان بوو‪.‬‬

‫المپاکەمان بۆ ڕووناکایی هۆدەکە و پەڕە مێزەکە بۆ لێنانی چێشت پێویستی بە‬ ‫نەوت هەبوو‪ ،‬منداڵەکان داوای چایان دەکرد و ورگە کان خواردنیان‬ ‫دەویست‪.‬‬

‫لەو نێوەدا ئەوەی کە لە هەموان زیاتر کەوتبۆ بە�� تیری پەالمارەوە دایکم بو‪.‬‬ ‫ئەوەی کە بمانویستبا لەو داوامان دەکرد‪ .‬باوکم پرتە و بۆڵەی وەک باران بە‬ ‫سەردا دەباراند‪ .‬خوشکم کە ببو بە بەردەستی دایکم‪ ،‬تۆڵەی ئەو هەموو‬ ‫شکاندن و بێ حورمەتی پێ کردنانەی دەروو جیرانانی‪ ،‬کە لە کاتی بە قەرز‬ ‫وەرگرتنی‪ ،‬نان‪ ،‬ئارد‪ ،‬ئاو نەبات‪ ،‬چای و نەوت دا‪ ،‬لە دایکم دەکردەوە‪.‬‬

‫گیرو گرفتی ژیان بۆ باوکم بە ڕادەیەک وەسەریەک کەوتبوونەوە‪،‬کە یان‬ ‫دەبوو ڕا بکات یان دەست بداتە خۆکووژی‪ ،‬یان گوێی لە حاست هەمو‬ ‫ئەمانە دا بئاخنیبا‪ .‬باوکم ئەوەی دوایی هەڵبژارد‪ .‬ئەو هەتا ئەو دەمەی کە‬ ‫خانە نشین نەکرابوو‪ ،‬هەم متمانەی هەبوو هەم رێز ‪.‬‬

‫‪14‬‬


‫بەاڵم بە دوای ئەمەدا یەک یەکی دۆستانی لێی تەکینەوە‪ .‬دوای چەندین جار‬ ‫بە بی بەڵێن دەرچوون سەبارەت بە گەڕاندنەوەی قەرزەکان‪ ،‬تەنانەت لە‬ ‫حاست وەرگرتنی ' وام ' لەم و لەو زۆر کات بەشیکی کەم بوو‪ ،‬لە ڕاستی دا‬ ‫بێ بڕوا و بیانوو گر‬

‫ببوون و ئەو دەمەی کە باوکم وەزعەکەی بە‬

‫بەراوەژوویی دەدیت لە گەل ئەو ئازارە گرانەی القی کە گەیاندبوویە ڕادەی‬ ‫بڕینەوە‪ ،‬خانەنشین بوونی لە هەموو شتێ بە باشتر زانی‪.‬‬

‫لە نێو ئەو هەموو ناڕەحەتیانەدا تاقانە خەمخۆری دایکم‪ ،‬دایکی خۆی واتا نەنکم‬ ‫بوو‪ .‬ئەو لە شار دەژیا و بە ڕستنی پەشم بۆ کارگە سەرەتاییەکانی بەرهەم‬ ‫هێنانی بەڕە چنین‪ ،‬ژیانی دەبردە سەر‪.‬‬

‫نەنکم هەموو دەم پاسەکەوتی هەبوو‪ .‬کە هەموو دەخستە سەر دەرد و‬ ‫وەزعی دایکم‪ .‬دەست ڕەنگینی نەنکم ببو بە وێردی سەر زاری دۆست و‬ ‫ناسیاوان و لە سەر ئەو بڕوایە بوو کە دەبێ گیر و گرفتی ژیان بە فکر و ئاڵ‬ ‫و گۆڕی بیر و ڕا کردن‪ ،‬چارە سەر بکرێن و ئەویش هەروای دەکرد ‪ .‬بەالم‬ ‫سرووشتی بوو کە ڕاگۆڕینەوە تەنیا بەشیک لە گرفتەکانی کەم دەکرد‪ .‬گرفتی‬ ‫سەرەکی هەژاری دارایی بوو‪ ،‬کە پاشەکەوتی کەمی نەنکم بەشی نەدەکرد‪.‬‬ ‫ڕۆژێکی مابوو بۆ نوێ بوونەوەی ساڵ و لە ماڵی ئێمەدا هیچ نەکرابوو‪ .‬نە‬ ‫خاوێن کردنەوەی ماڵ و نە کڕینی جل و بەرگی نوێ بۆ مندااڵن‪ .‬نەداری‬ ‫تەواو بەرۆکی هەموومانی گرتبوو‪ .‬باوکم دوایین هەوڵی خۆی دابوو کە لە‬ ‫کوڕە پوورەکەی پەنجا تمەن بە قەرز وەربگرێ‪.‬‬

‫‪15‬‬


‫بۆ ئەوەی النی کەم لە بازار هەندێ شیرینی بۆ سەر سفرەی جەژن بکری‪.‬‬ ‫هەمیشە سفرەی حەوت سینمان پیشکەش کراوە ئەو کاتە کە باوکم هێشتا‬ ‫خانە نشین نەکرابوو‪ .‬نە وەکوو ئێستا کە لە بەر دەست نەکەوتنی کفن‪،‬‬ ‫نەمردبوویین‪ .‬بەاڵم باوکم ئەم هیوایەشی بە با چووبوو‪ .‬ئەگەر چی کوڕە‬ ‫پوورەکەی لە سەر پارە دەنووست‪ ،‬بەالم دەیتوانی سەد ئەوەندەی پەنجا‬ ‫تمەنەکەی بە قەرز بداتێ‪ .‬بێ ئەوەی بزانێ مێشوولەیەکیش درێشووکەی لێ‬ ‫داوە‪.‬‬ ‫ناهومێد بوونی تەواو لە دانەوەی قەرزەکان لەوە الواز تری کردبوو کە‬ ‫بتوانێ هەستی هاود ەردی لە ڕووخساری دا بخوێنیتەوە‪ .‬ڕێگا چارەمان چی‬ ‫بوو؟! خۆ شیرینی ساڵی نوێ نان و ئارد نەبوو کە بتوانین لە جیرانان بە قەرز‬ ‫وەری بگرین‪ .‬ئاخرەکەی تاقانە ڕێی دەرباز بوونمان لەم زەلکاوە داوەستاوەی‬ ‫دوایین ڕۆژی ساڵی کۆن‪ ،‬لە ملوانکە زێڕینەکەی دایکم دابوو‪ .‬ئەو دەمە کە‬ ‫دایکم پێشنیاری فرۆشتنی بە چاوی پڕ لە گریانەوە بە باوکم کرد‪ ،‬دەنگی‬ ‫باوکم لە ناو فرمێسکان دا ون بوو و چەند دڵۆپێکیش لە سیلەی چاوەکانی‬ ‫تکانە خوار‪ .‬دوای ماوەیەک باس و ڕاوێژ وایان بە باش دانا کە دایکم بە‬ ‫سواری واڵغەکەی ' غواڵم عەلی ' خۆی بگەیەنێتە شار و بە هۆی دایکیەوە‬ ‫بەرنامەی چۆنیەتی فرۆشتنی دابنێ‪.‬‬

‫نەنکم دوای وەرگرتنی ملوانکەی دایکم بە دەم گریانەوە لە ماڵ وەدەر‬ ‫کەوتبوو بۆ ئەوە لە یەکێک لە دووکانەکانی زێڕینگەری دا بیفرۆشێ‪ .‬ڕەنگە‬ ‫هەر نیو سەعاتی پێ چووبوو کە گەڕابۆوە و سێسەد تمەنی چارەسەری‬ ‫گرفتەکانی‪ ،‬لە دەستی دایکم نابوو‪ .‬ئەو ساڵە لە ماوەی چەند سەعاتێک دا‪،‬‬

‫‪16‬‬


‫پێشبینی کردنی جەژنێکی ناخۆش و تاریک ببوو بە ساڵێکی تازەی ڕووناک و‬ ‫بۆن و بەرامە دەر‪.‬‬

‫چەندین ساڵ دواتر کە دوای ئەوەی نەنکم بە هۆی نەخۆشی ' سیل ' ەوە‪ ،‬کە‬ ‫کاری ڕستنی بەردەوام‪ ،‬زیاتر کاری لێ کردبوو ‪ ،‬کۆچی دوایی کرد‪ ،‬لە نێوان‬ ‫ئەو شڕو شاڕاتە دا کە بە میرات بۆ دایکم مابۆوە پەڕۆیەک هەبوو کە لە‬ ‫دەوری شتێکی لە وێنەی وردە پوڵ پێشرابوو‪ .‬کاتێ کە دایکم پەڕۆکە‬ ‫دەکاتەوە‪ ،‬بەو پەڕی سەرسوڕمانەوە دەبینێ کە ئەوە ملوانکەکەیەتی‪ ،‬لە‬ ‫حاڵێکدا پارەکەی زۆر لە مێژ بوو خورابوو !‬

‫لەو دەمەدا ئەوەی کە دایکم توانی بە چاوی پڕ لە گریانەوە دەری برێ‪ ،‬ئەوە‬ ‫بوو‪ " :‬یا خوا دایە گیان گۆڕەکەت پڕ بێ لە نوور! بە ئاگرمان گەرم‬ ‫نەبوویەوە‪ ،‬کەچی دوکەڵەکەی چاوی کوێر کردی!‬

‫‪17‬‬


‫ئیمزا‬ ‫چیرۆکی ‪ :‬ئیستیفان دیکسۆن‬ ‫وەرگێڕانی فارسی ‪ :‬اسد الال امرایی‬ ‫وەرگێڕانی کوردی‪:‬شاخەوان عەزیزی‬ ‫سەرچاوە ‪ :‬گلستانە ژمارە ‪01‬‬

‫هاوسەرەکەم مردووە‪ .‬ئێستا من بە تەنیام‪ .‬دەستی ماچ دەکەم و لە هۆدەی‬ ‫خەستەخانە دێمە دەر‪ .‬کاتێک بە ناو ڕاڕەوەکە دا دەڕۆم‪ ،‬پەرەستارێک بە‬ ‫دوامەوە ‪ .‬ئەو پیاوێکە و لێم دەپرسێ‪ " :‬سەبارەت بە خوا لێ خۆش بوو‬ ‫بەرنامەیەکی تایبەتیتان بە دەستەوە ؟ "‬ ‫ نا‬‫‪ +‬ئەدی دەتانەوێ ئێمە چی لە جەنازەکەی بکەیین؟‬ ‫ بیسووتێنن‬‫‪ +‬ئەوە ئەرکی ئێمە نی یە‪.‬‬ ‫ بیدەن لە پێناو زانست دا کەڵکی لێ وەربگیرێ‪.‬‬‫‪ +‬دەبێ بەڵگە یاسایی و حقوقیەکان ئیمزا بکە ی‪.‬‬ ‫‪ -‬بێنە ئیمزای بکە م‪.‬‬

‫‪ +‬ئاوا کە نابێ‪ ،‬کاتی زۆری دەوێ‪ ،‬تکایە لە دیوی چاوەدێری دانیشە‪.‬‬ ‫‪ -‬کاتی ئەوەم نی یە‪.‬‬

‫‪18‬‬


‫‪ +‬کەل و پەلی پاک و خاوێنی و ڕادیۆ و جلەکانی چی لێ بکەیین ؟ ‪ -‬دەبێ‬ ‫بڕۆم‪( .‬دوگمەی ئاسانسۆرەکە دادەگرم)‬ ‫‪ +‬ناتوانی هەر ئاوا بڕۆی ‪.‬‬ ‫ دەڕۆم ‪.‬‬‫ئاسانسۆرەکە دێت ‪ .‬هاوار دەکا و بەو دوکتۆرەی کە لە ناو وێستگەی‬ ‫پەرەستاری دا ‪ ،‬پەروەندەکان ئەم دیو ئەو دیو دەکات ‪ ،‬دەڵێ ‪ " :‬دکتۆرە !‬ ‫دکتۆرە ! "‬ ‫خانم دکتۆرە هەڵدەستێ‪ " :‬بەڵێ پەرەستار "‬

‫دەرگای ئاسانسۆرەکە دەبەسترێ‪ .‬بەر لەوەی ئاسانسۆرەکە بگاتە دااڵنەکە‪،‬‬ ‫دەرگاکەی دەکرێتەوە‪ .‬دێمە دەرەوە‪ .‬لێ پرسراوی پاراستن لە پەنا دەرگا‬ ‫گەڕۆکەکە وەستاوە‪ .‬شێوەی لە پاسەوانە ئاساییەکانی شار دەچێ‪ .‬تەنیا پرچی‬ ‫درێژە کە کەوتۆتە سەرشانی‪ .‬ڕدێنیسی هەیە‪ .‬کە زۆربەی پاسەوانەکان یان‬ ‫تەنانەت هیچ کامیان نیەتی‪ .‬دەگەڵ لە دەرگا گەڕۆکەکە نزیک دەبمەوە‪،‬‬ ‫تەلەفۆنە ناوخۆییەکەی زەنگ لێ دەدا‪ .‬کە دەچمە ناو باڵە هەڵسوڕاوەکان‬ ‫دەڵێ‪ " :‬السلۆ "‬ ‫تا ئەو وەخۆی دێتەوە من گەیشتوومە دەرەوە‪ .‬دەڵێ‪ " :‬هۆی‪ ،‬لە گەڵ تۆمە"‬

‫دەگەڕێمەوە‪ .‬ئیشارە دەکا کە بگەڕێمەوە‪ .‬لە شەقامەکە تێدەپەڕم‪ ،‬بۆ ئەوەی‬ ‫بگەمە وێستگەی پاسەکان‪ .‬دێتە دەر و تەلەفۆنەکەی لە گیرفانی پشتەوە‬ ‫دەچەقێنێ‪ .‬بەرەو الم ڕادەکا کە چاوەڕوانی پاس وەستاوم‪ .‬دەڵێ‪ " :‬دەیانەوێ‬ ‫بگەڕێیەوە سەرەوە بۆ ئیمزا کردنی هە ندێ کاغەز"‪.‬‬ ‫‪19‬‬


‫ درەنگە‪ .‬خێزانم مردووە‪ ،‬من تەنیام‪ .‬دەستم ماچ کرد‪ .‬دەتوانن جەنازەکە‬‫ڕاگرن‪ .‬تەنیا دەمەوێ تا ئەو شوێنەی دەتوانم لێرە دوور کەومەوە‪.‬‬ ‫‪ +‬داوایان لە من کردووە کە بت گێڕمەوە‪.‬‬ ‫ خۆ ناکرێ لە سەر شەقام یەخەی کەس بگرێ‪ .‬ئەگەر دەتەوێ بمگێڕیەوە‬‫دەبێ پاسەوان ئاگادار بکەی‪ .‬ئەو دەمیش ئەگەر بڕیاریان پێ نەبێ ناکرێ‪.‬‬ ‫شتێک دەکەم‪ .‬پاسەکە دێ‪ .‬دەرگای دەکرێتەوە‪ .‬کرێ پاسم پێیە‪ .‬سەر‬ ‫دەکەوم و پارەکە دەخەمە ناو داخیلەوە‪ .‬نیگابانەکە بە شۆفێری پاسەکە دەلێ‪:‬‬ ‫"ئەم کابرایە مەبە‪ ،‬دەیانەوێ بیبەمەوە خەستەخانە‪ .‬سەبارەت بە ژنەکەی یان‬ ‫ئەو نەخۆشەی خەواندوویانە‪ ،‬من نازانم چ کارێکیان پێیەتی‪".‬‬

‫بە شۆفێرەکە دەڵێم‪" :‬من کاریکی نابەجیم نەکردووە‪.‬دەچم لە دواوەی پاسەکە‬ ‫دادەنیشم‪ .‬ئەو ئافرەتەی لە پێش منەوە دانیشتووە دەڵێ‪ " :‬بۆ ناڕوا‪ .‬خۆ‬ ‫چرایەکە سوور نی یە؟ "شۆفێرەکە بە پاسەوانەکە دەڵێ‪ " :‬ئەگەر بەڵگەیەک‬ ‫یان عوکمێکت لە سەر ئەم کابرایە نی یە باشتر وایە بڕۆم‪" .‬‬ ‫سەرنشینێک دەڵێ‪" :‬کاکە وەدرەنگمان مەخە کارمان هەیە "دەنگم دەگۆڕم و‬ ‫بۆ ئەوەی نەمناسنەوە و پێیان وابێ موسافیرێکی دیکەم‪ ،‬دەڵێم‪ " :‬من‬ ‫مەوعیدێکی گرینگم هەیە‪ ،‬بەو شۆفێرایەتی کردنەت و بەو لە سەرەخۆ‬ ‫ڕۆیشتنەت و ئەم دەست ئەو دەست کردنەت‪ ،‬دە دەقیقە دوا کەوتووم‪" .‬‬

‫شۆفێرەکە شانەکانی هەڵدەتەکێنێ و دەڵێ‪" :‬کامی من یان سەر کەوە یان‬ ‫‪20‬‬


‫دابەزە‪ ،‬دەبێ ئیجازەی ڕە سمیت پێ بێ کە بەر بەم پاسە بگری‪ .‬دەبێ بە‬ ‫کارەکانم ڕابگەم‪" .‬‬ ‫پاسەوان سوار دەبێ‪ .‬پارەکەی دەدا و کاتێ پاسەکە وەڕێ دەکەوێ‪ ،‬دێتە‬ ‫پەنام دادەنیشێ‪ .‬پێم دەڵێ‪ " :‬ئەگەر دەکرێ تا تەحویلت دەدەم لە پەنا تۆ‬ ‫دادەنیشم‪ " .‬دوگمەی جێب تەلەفۆنەکەی دادەگرێ و دەڵێ‪ " :‬السلۆ قسە‬ ‫دەکا " دەنگێک جوابی دەداتەوە و دە ڵێ‪ " :‬السلۆ لە چ بە قوڕێ گیراوێکی ؟‬ ‫‪ -‬لە ناو پاس دام‪.‬‬

‫‪ +‬لە ناو پاس دا چ دەکەی؟ مەگەر کارەکەت تەواو نەبووە ؟‬ ‫ لە پەنا ئەو نەفەرە دانیشتووم کە وتتان لە بەردەم دەرگا یەخەی بگرم‪.‬‬‫هەرچی کردم ڕانەوەستا‪ .‬ئامادە نەبوو بگەرێتەوە ‪ .‬دەڵێ دەبێ پاسەوان‬ ‫ئاگادار بکەمەوە بۆگەڕانەوەی‪.‬‬

‫‪ +‬بۆچی لەبەرد ەم دەرگا نەتگرت ؟‬

‫ هەتا وەخۆ کەوتم لە ناو وێستگەی پاسەکان بوو ‪.‬‬‫‪ +‬باشە ناحەقی نی یە تاقەتی شکایەتمان نی یە‪.‬‬

‫ منیش هەروا دەڵێم‪ .‬هەر بۆیە ویستم بە زمانێکی خۆش تێی بگەیەنم کە‬‫‪21‬‬


‫بگەرێتەوە‪ .‬بەاڵم ناگەڕێتەوە‪ .‬دەڵێ دەستی ژنەکەی ماچ کردووە و ئێمە‬ ‫دەتوانین جەنازەکەی هەڵبگرین‪ .‬من سەرم لێ دەرناچێ بەاڵم بەر لەوەی‬ ‫دوور بکەومە وە و پێوەندیمان بپچرێ‪ ،‬کاکڵی مەسەلەکە دێنمەوە‪ .‬سواری‬ ‫پاس بووە‪ .‬شۆفێرەکەش سەرەتا بە قسەی منی کرد‪ .‬بەالم وتی کە ناتوانێ‬ ‫هاوکاری بکات‪ .‬نایاساییە‪ .‬ئینجا دەبێ کاتی دیاری کراو لە وێستگە بێ‪ .‬منیش‬ ‫سواری پاس بووم‪ .‬ئێستاش لە پەنا کابرام‪ .‬ئەگەر دەفەرموون لە وێستگەی‬ ‫دوایی دادەبەزم‪ ،‬تەنیا نازانم کە دەبێ ئێستا چی بکەم‪ .‬هەتا کاتێک بڕیارێکی‬ ‫تازە نەدەن وازی لێ ناهێنم‪ + .‬ئیشێکی باشت کردووە ‪ ،‬بێسیمەکەی بدەیە‬ ‫قسەی لە گەل بکەم ‪.‬‬

‫السلۆ بێسیمەکە لە بەر دەمی من ڕادەگرێ ‪ .‬دەڵێم‬ ‫‪ " :‬ساڵو فەرموو "‬

‫‪ +‬قوربان وەرەقەکانی سپاردنی جەنازەی هاوسەرەکەتا�� بە نەخۆشخانە بە‬ ‫مەبەستی لێکۆلینەوەی زانستی و پێوەند کردنی ئەندامەکان ئامادەن ‪ .‬تکایە لە‬ ‫گەڵ السلۆ ی نێردراومان بگەرێوە ‪ - .‬نا ‪ ،‬ناگەڕێمەوە ‪.‬‬

‫‪ +‬ئەگەر گەڕانەوەت بۆ ئێرە لە بواری دەروونیەوە ئازارتان دەدا ‪ ،‬دەتوانین‬ ‫لە شوێنێکی دیکە بێینە خزمەتت‪ ،‬بۆ ئەوەی ئیمزا بکەی‪.‬‬

‫ هەرچی دەتانەوێ لە گەڵ جەنازەکە بیکەن‪ .‬من خۆی تێ ناگەیەنم‪ .‬ناویشی‬‫‪22‬‬


‫نابەم‪ .‬ناگەڕێمەوە بااڵخانەش‪ .‬ماشێنەکەشمان دەخەمە ناو شەقام بڕزێ‪ .‬هەتا‬ ‫جەرەسەقیل بێ و بیبا‪ .‬ئەم سەعاتە دەستیەش خێزانم کڕیویەتی‪ .‬هەر ئێستا‬ ‫فڕێی دەدەم‪ .‬جارجارە خۆی لە دەستی دەکرد‪ .‬بە دیاری بۆی کڕی بووم‪.‬‬ ‫سەعاتەکە فڕێ دەدەمە دەرەوە‪ .‬ئەو پیاوەی کە لە پشتمەوە دانیشتبوو دەڵێ‪:‬‬ ‫" ئەی بابە‪ ،‬خەسار بوو‪ ،‬بتدابا بە من‪" .‬‬ ‫"ئەم جلکانەش بەشێکیان دیاری خێزانمن ‪ ،‬خۆی ئوتوی دەکردن"‪ .‬چاکەتەکەم‬ ‫دەردێنم‪ ،‬بۆینباخەکەم دەکەمەوە‪ ،‬کراس و شاڵوارەکەم دادەنێم و فڕێیان‬ ‫دەدەمە دەرەوە‪ .‬السلۆ دەڵێ‪" :‬سەیر کە مامە‪ ،‬من تەنیا نیگابانی خەستەخانەم‪.‬‬ ‫دەست بەندیشم پێیە‪ .‬بەاڵم نامەوێ بیکەمە دەستت‪ .‬چۆنکوو ئێرە ناو پاسی‬ ‫گشتی یە‪ .‬تۆش کە هەموو شتێکت لە دەست دەرچوو‪ ،‬سەبرت بێ بزانین چ‬ ‫ناماقوڵیەک دەبێ بکەیین ‪! .‬‬

‫پێی دەڵێم ‪ " :‬ئەم ژێر کراسە دوێنێ خۆم کڕیومە ‪ .‬پێویستم بە نوێیەکەی بوو‬ ‫‪ .‬ئەو نە دیتبووی و نە دەستیشی لێ دابوو ‪.‬پێم وا نی یە پۆشینی زەرەدێکی‬ ‫هەبێ‪ .‬ئەم پێاڵوانەش دەبێ بڕۆن‪ .‬خێزانم ژێرەکەی لێ دابوونەوە‪ .‬کەل و‬ ‫پەلی‬

‫پینە‬

‫چیەتیەکەی‬

‫بە‬

‫پێنج‬

‫دۆالر‬

‫و‬

‫دە‬

‫سەنت‬

‫کڕیبوو‪.‬‬

‫"‬

‫پێاڵوەکانم دادەنێم و لە جامەکە دەیخەمە خوار‪ .‬پاسەکە وەستاوە‪ .‬هەموو‬ ‫موسافیرەکان دابەزیون‪ .‬تەنیا السلۆ نەبێ ‪ .‬شۆفێرەکە لە ناو شەقامەکە دا‪ ،‬بە‬ ‫دوای کەسێک دا‬

‫دەگەڕێ کە‬

‫پێم وایە پاسەوانی گەشتە‪ .‬سەیری‬

‫گۆرەویەکانم دەکەم‪" .‬لە گۆرەویەکانم دڵنیا نیم"‬

‫السلۆ دەڵێ‪ " :‬لێیان گەرێ ‪ ،‬نوێ نوێن ‪ ،‬من زۆر حەزم لە ڕەنگی قاوەییە‪" .‬‬ ‫‪23‬‬


‫ نەکا ئەو کڕیبنی‪ .‬پێم وایە دو ساڵ لە مەوپێش بە دیاری دایمێ دیاری‬‫جەژنی لە دایک بوون ‪ .‬لە ناو پاکەتێکی ( پیک نیک ) دا ‪ ،‬لە گەڵ دەرزەن و‬ ‫نیوێک‬

‫گۆرەوی‬

‫ڕەنگی‪.‬‬

‫بەلێ‬

‫ئەمەش‬

‫یەکێک‬

‫لە‬

‫وانە‪.‬‬

‫دەریان دێنم لە جامەکە دەیانخەمە خوار‪ .‬السلۆ لە سەر بێسیمەکەی دەڵێ‪" :‬‬ ‫گوێ تان لێ بوو ؟"‬

‫ئەو پیاوەی کە قسەی لە گەل دەکرد دەڵێ‪ " :‬بەاڵم تێ ناگەم " دەڵیم ‪" :‬‬ ‫بڕوانە ئیمە چەند سااڵن بە یەکەوە ژیاوین‪ .‬من و خۆشەویستم بە درێژایی‬ ‫ژیانمان لەم شارەد ا بوویین ‪ .‬لەم شەقام و گەرەکانە‪ .‬لەو پردە‪ .‬لەو بااڵخانانە‪.‬‬ ‫تەنانەت لەم پاسەش دا‪ .‬هەر بەم هیڵە گشتی یە ئەم الو ئەوالمان کردبوو‪".‬‬ ‫لە جامەکەڕا تف داوێم‪ .‬هەوڵ دەدەم کورسیەکەی پێش خۆم لە جێ‬ ‫هەڵکەنم‪ .‬بەاڵم تاقەتم پێ ناشکێ ‪ .‬السلۆ دەست بەند دەکاتە دەستم و‬ ‫دەڵێم‪ ":‬دەک ئەم ژیانە بە زیاد نەبێ ‪" .‬‬

‫سەرم لە جامەکە ڕادەکیشم‪ .‬ئامبواڵنسێک دەگاتە جێ و دەمگێرێتەوە‬ ‫خەستەخانەکە ‪ .‬دەمبەنە بەشی فریا کەوتن‪ .‬لە سەر هەمان ( بڕانکارد ) ەکە‬ ‫دەمبەنە دیوی پشکنین کە هاوسەرەکەمیان پێ گواستبۆوە بۆ هەمان شوێن‪.‬‬ ‫لەو کاتەدا کە دوکتۆر و پەرەستارەکان بە پێنسەکانیان پاشماوەی وردە‬ ‫شوشەکانیان لە سەر و ڕووم دەردێنا و پاشان دەیاندوریەوە ‪ ،‬یەکێک لە‬ ‫بەشی بەرێوەبەرایەتی خەستەخانەوە دێت و دەڵێ‪ " :‬ئەگەر دەتانەوێ الشەی‬ ‫خێزانتان بکەنە دیاری خەستەخانە‪ ،‬ئەم کارە هەر ئێستا بکەن ‪ .‬چۆنکوو بەشیک‬ ‫لە ئەندامەکانی لەشی بۆ نەخۆشەکانی دیکە کەلکی لێ وەردەگیرێ‪ ،‬کە ئێستا‬ ‫‪24‬‬


‫لەو‬

‫سەرەوە‬

‫دەڵێم‪" :‬‬

‫لە‬

‫نۆبەدا‬

‫خەوتوون‪.‬‬

‫"‬

‫نا‪ ،‬نامەوێ کەسێک بە ئەندامەکانی لەسی ژنی من بە ناو‬

‫شەقامەکان دا بسوورێتەوە‪ .‬ڕەنگە تووشی ببم و ئەو ئەندامانە بناسمەوە‪".‬‬ ‫کابرا هیچ گوێ بە قسەی من نادا و قەلەمم دەداتە دەست و لە سەر کاغەز‬ ‫دەیگێڕی تاکوو ئیمزای بکەم ‪.‬‬ ‫‪----------------------------------------------------‬‬

‫‪25‬‬


‫غەریبەیەک دەبێتە میوانمان‬ ‫نووسینی فارسی ‪ :‬محسن‬

‫طیب‬

‫وەرگێڕانی کوردی ‪ :‬شاخەوان عەزیزی‬ ‫سەرچاوە‪:‬اطالعات هفتگی ‪ ،‬ژمارە ‪2212‬‬

‫من تاقانە کچی بنەماڵەیەکی هەڵکەوتە بووم‪ .‬باوکم "خان" و دایکم کچە خان‬ ‫بوو‪ .‬ئەو کاتانە کە من تەمەنی شازدە حەڤدە ساڵیم تێپەڕ دەکرد‪ ،‬باوکم‬ ‫لەوپەڕی دەسەاڵت دابوو‪ .‬ژمارەیەک ڕەعیەتی لە دەورە بوو و نزیکەی‬ ‫تەواوی دەرامەتی گوندەکانی دەورو بەرمان بۆ ئەو دەگەرایەوە‪ .‬وتم تاقانە‬ ‫کچی بنەماڵە بووم ‪.‬ئەوە نە بەو مانایە کە وای لێک بدەنەوە کە کچێکی لە‬ ‫خۆبایی بووم‪ .‬بۆ مەگەر دەکرێ کە کچی عەشایەری لە خۆ بایی بێت؟!‬ ‫هەر لە ڕۆژانی سەرەتای ژیانمەوە پێ بەپێی پێنج براکەم و وەکوو ئەوان‬ ‫گەورە بووم ‪ .‬لە تەمەنی حەوت ساڵی دا بووم بە سوارێکی شارەزا‪ .‬جگە لەوە‬ ‫زۆربەی ڕۆژان هاوڕێ لە گەڵ براکانم بە مەبەستی ڕاوکردن دەچوومە‬ ‫دەشت و دەر ‪ .‬هەر ئەوە بوو کە لە تەمەنی یازدە ساڵی دا زۆر بە ئاسانی‬ ‫دەمتوانی هەرچەشنە نێچیرێکی ئەو دەمە ڕاو بکەم‪ .‬هەروەها لە ماڵیش دا بە‬ ‫کچێکی ماڵدار دادەندرام ‪.‬هەموو ڕۆژێ لە پەنا دایکم دەوەستام و خۆم فێری‬ ‫چێشت لێنان دەکرد‪ .‬هەر بۆیە لە تەمەنی پازدە ساڵی دا دەمتوانی نزیکەی‬ ‫تەواوی چێشتەکان لێ بنێم ‪.‬لە کار و باری دیکەی ناوماڵیش هەموو دەمێ‬ ‫یارمەتی دایکم دەدا‪ .‬بەاڵم بەختم شتێکی دیکەی لە چارەنووسیم تۆمار کرد‪.‬‬ ‫چارەنووسێک کە قەت بیرم لێ نەدەکردەوە ڕۆژێک دەستەو یەخەم بێت‪.‬‬

‫‪26‬‬


‫باسی باوکم دەکرد‪ .‬باوکم پیاوێکی باش‪ ،‬بە ڕەحم و دەست و دڵ کراوە بوو‪.‬‬ ‫بە پێچەوانەی زۆربەی خەلکی عەشایەری دەورو بەرمان‪ ،‬زۆر ڕێزی‬ ‫هاوسەرەکەی دەگرت‪ .‬بۆ پێنج کوڕەکەی وەکوو هاوڕێیەک بوو و سەبارەت‬ ‫بە منیش ڕاست وەکوو برایەک دەجواڵیەوە‪ .‬قەدیمیان ڕاستیان گووتوە کە "‬ ‫گوڵ بێ عەیب نابێ "بەاڵم باوکم سەرەڕای ئەو هەموو تایبەتمەندیانەی‪،‬‬ ‫گوڵێک بوو کە تەنیا عەیبێکی هەبوو‪ .‬ئەویش عەیبێکی زۆر گەورە ‪ ،‬واتا '‬ ‫قومار ' ! بەڵێ باوکم قومارچیەکی زۆر شارەزا بوو‪ .‬کە دەکرێ بڵێم ئاشقی‬ ‫قومار بوو ‪ .‬ئەگەر ڕۆژانە دو سێ کاتژمێر لە کاتی خۆی بە قومار بە سەر‬ ‫نەبردبا‪ ،‬نەخۆش دەکەوت و دادەهێزا‪.‬‬

‫لەبەر ئەوە کە لە تەواوی گوندەکانی دەورو بەرمان کەسێک نەبوو کە لە‬ ‫قومار کردن دا شان لە شانی بابم بدات ‪،‬زۆربەی میوانەکانی لە شارەوە بۆ‬ ‫قومار کردن بانگ هێشتن دەکرد‪ .‬سەیرەکەی ئەوە بوو کە لە نێو‬ ‫میوانەکانیش دا کەم کەس هەڵدەکەوت کە لە باوکم بباتەوە ‪ .‬تا ڕۆژێک‬ ‫کەسێک لە شارەوە پەیدا بوو ‪ .‬نە میوان بوو نە ناسیاو ‪ .‬بە تەواوی کەسێکی‬ ‫غەریبە و نامۆ بوو ‪ .‬غ ەریبەیەک کە تا ئەو ڕۆژە هیچ یەک لە ئێمە نەمان‬ ‫دیبوو ‪ .‬ئەو ڕۆژەم قەت لە بیر ناچێ ‪ .‬دەورو بەری ڕۆژ ئاوا بوو ‪ .‬دو براکەم‬ ‫کە بۆ کار و باری باوکم چووبوونە شار ‪ ،‬گەڕانەوە ‪ ' .‬کامیار ' ی برا گەورەم‬ ‫دوای ساڵو کردن لە باوکم پێی وت‪ " :‬بمبورە لەوە کە درەنگ هاتمەوە ‪.‬‬ ‫سەیارەیەکمان بە کرێ گرتبوو کە بمان گەیەنێتەوە ئاوایی ‪ .‬بەاڵم لە نیوەی‬ ‫ڕێگەدا لە کار وەستا ‪ .‬شۆفێری بێچارە چوار سەعات خەریک بوو تا توانی‬ ‫وەکاری بخاتەوە ‪ .‬هەر بۆیە ئێستا دەگەینە جێ‪" .‬‬

‫‪27‬‬


‫میوانداری کە یەکێکی تر لە خەسڵەتە باشەکانی باوکم بوو ‪ ،‬وتی ‪ " :‬ئێستا‬ ‫شۆفێرەکە لە کوێیە ؟ گەڕاوە یان ماوەتەوە ؟"‬ ‫کامیار وتی ‪ " :‬نەگەڕاوەتەوە و لێرەیە ‪ .‬لەبەر ئەوە کە تاریکی باڵی بەسەر‬ ‫ناوچە دا کێشابوو وا ساخ بووینەتەوە کە بمێنێتەوە و بەیانی بڕوا ‪" .‬‬

‫باوکم هەر زوو کامیاری نارد بە دوای کابرای میوان دا و دایکیشم خەریکی‬ ‫ساز کردنی شێو بوو ‪ .‬هەر ڕاست ئەو دەمە کە میوانە غەریبەکە واتا '‬ ‫سەعید ' پێی نایە ماڵەوە‪ ،‬سەرنجێکی دایە من کە ترس کەوتە دڵمەوە ‪ .‬دوای‬ ‫ئەوە کە نان و چای شێوان خورا‪ ،‬باوکم هەر وەکوو پێشوو کابرای غەریبەی‬ ‫بۆ قومار کردن داوەت کرد‪ .‬شۆفێرەکە هەر زوو ڕازی بوو و یاری دەست‬ ‫پێ کرا ‪ .‬نازانم ئەو شەوە باوکم شانسی نەبوو یان بەلکوو سەعید زۆر شارەزا‬ ‫بوو ‪ .‬چۆنکوو هەر لە سەرەتای دەست پێ کردنەوە‪ ،‬باوکم دەستی بە دۆڕان‬ ‫کرد و ئەو دۆڕانە هەر درێژەی کێشا‪ .‬میوانەکە زۆر سەیر لە سەر‬ ‫بردنەوەکانی بەردەوام بوو‪.‬‬

‫سەیر کەن ‪ .‬سی ساڵ لەمەوبەر سەعید توانی لە ماوەی سێ کاتژمێردا ‪ ،‬چل‬ ‫هەزار تمەن لە باوکم بباتەوە ‪.‬دوای ئەوەی باوکم هەموو ئەو پارەی کە‬ ‫بەدەستیەوە بوو‪ ،‬دۆڕاندی‪ ،‬نۆرە گەیشتە فەڕش و کەل و پەلەکانی دیکەی‬ ‫ناوماڵ‪ .‬دوای ئەوانیش کە باوکم بە تەواوی توڕە ببوو‪ ،‬لە بەرابەر دانانی‬ ‫قەباڵەی ئاوایی پارەکەی وەرگرتەوە و سەرەڕای داوای زۆری ئێمە درێژەی‬ ‫بە قومارەکە دا‪ .‬بەاڵم کاتژمێر سێی دوای نیوەشەو دیسان تەواوی پارەکە‬ ‫‪28‬‬


‫کەوتەوە ژێر دەستی سەعید‪ .‬لە تاریک و ڕوونی بەیانی دا بوو کە سەعید‬ ‫ویستی بڕوا‪ .‬بەالم باوکم ئابڕوو و شەڕەفی لە شکان دابوو‪ .‬ئەگەر خەلکی‬ ‫ئاوایی زانیبایان کە ئیتر باوکم ' خان ' ی ئاواییەکە نی یە‪ ،‬لە خەفەتان‬ ‫دەمرد‪.‬ئەوە بوو کە پێشنیاری بە میوانەکە کرد لە بەرابەر وەرگرتنی پەنجا‬ ‫هەزار تمەن‪ ،‬قەباڵەی ئاوایی بداتەوە ‪.‬بەاڵم سەعید کە زۆر تێ گەیشتوو بوو‪،‬‬ ‫دو شتی باوکمی بە تەواوی بۆ دەرکەوتبوو ‪ .‬یەکەم ئەوە کە هەستی پێ کرد‬ ‫بوو باکم چەندە دڵی بە ئاواییەکە وەیە‪ .‬دوهەمیش ئەوە کە بە هیچ جۆر‬ ‫نایەوێ پەنا بباتە بەر کاری توند و تیژی ‪ .‬هەر ئەوە بوو کە باوکم وەکوو‬ ‫دوایین وتە وتی ‪ " :‬من ئامادەم هەموو ژیانم لە پێناو دا دابنێم بەاڵم حەیاو‬ ‫ئابڕووم کە ئەو گوندەیە وەربگرمەوە‪ .‬تەنیا ئەوەندە بەسە کە بڵێی لە‬ ‫بەرامبەر ئەم ئاواییە دا‪،‬داوات چی یە تا بێ یەک و دو لێ کردن جێ بەجێی‬ ‫بکە م "‪.‬‬

‫هەر لەو دەمە دابو کە چاوە شەیتانیەکانی سەعید ئاگریان لێ هەستا و بە‬ ‫ترس و دو دڵی تەواوە وە‪ ،‬پەنجەی بۆ من ڕاداشت و وتی‪ " :‬تەنیا قەبالەی‬ ‫ئاواییەکە لە بەرابەر ئەو ‪ -‬شیرین ‪ -‬دا دەگۆڕمەوە‪" ! .‬‬ ‫باوکم بۆ تاوێک سور هەڵگەڕا‪ .‬چاوەڕوانیم ئەوە بوو کە زۆر بە توندی واڵمی‬ ‫بداتەوە‪ .‬بەاڵم ئەوەی نەکرد‪ .‬تاوێک سەیری کردم و پاشان داواکەی قەبوڵ‬ ‫کرد‪.‬‬ ‫لەو دەمە��ا کپ و مات داما بووم ‪ .‬فرمێسکم نەدەهات‪ .‬بەالم قەت بڕوام‬ ‫نەدەکرد کە باوکم وا بە ئاسانی بمفرۆشێ‪ .‬لە کاتی ڕۆیشتن دا کە باوکم لە‬

‫‪29‬‬


‫شەرمان سەیری منی نەدەکرد ‪ ،‬بە نیگەرانی و دڵ پڕیەوە وتی‪ " :‬کچم‬ ‫دەزانم کە لێم بێزاری ‪ ،‬بەالم هیوادارم بەو جۆرە کە هەیە بڕوانی یە من ! "‬ ‫ئەو شەوە من‪ ،‬باشترە بڵێم ئەو دەمەو بەیانە‪ ،‬هیچ هەستێکی دیکە جگە لە‬ ‫بێزار بوون لە باوکم نەبوو‪ .‬ئەگەر چی دەمزانی ئەگەر ئەو شەوە قەباڵەی‬ ‫ئاواییەکەمان نەدرابایەوە بە باوکم‪ ،‬ئیتر ڕۆژی ڕووناکی نەدەدی‪ .‬بەاڵم‬ ‫سەرەڕای ئەوە‪ ،‬من مافێکی زیاتر لە هەموو زەوی و زاری دونیایەم بۆ خۆم‬ ‫دادەنا ‪.‬‬ ‫لە حاڵێکدا کە لە ئامێزی دایکم دا دەگریان‪ ،‬هەر زوو لە سەعید مارە کرام و‬ ‫ڕۆژەکەی پێم نایە شاری تارانی گەورەوە کە ساڵی ‪ 0131‬ی هەتاوی بوو‪.‬‬ ‫چۆنتان لە سەعید بۆ بدوێم‪ .‬ئەو ئاژەڵێکی تەواو بوو‪ .‬چۆنکوو تەنانەت ڕێگای‬ ‫پێ نەدەدام کە تەنیا سەعاتێک لە مانای تازە بووکیم تێ بگەم‪ .‬تەواو دو سێ‬ ‫سەعات دوای مارە کرانمان بوو! کە لە ڕێگادا بۆ خواردنی ناشتایی لە‬ ‫قاوەخانەیەک المان دا‪ .‬کاتێک من بە هۆی ناڕەحەتیمەوە دەمم لە خواردن‬ ‫نەدا ‪ ،‬سەحید بە پشتی دەستی لە دەمی سرەواندم و وتی‪ " :‬لە بیرت نەچێ‬ ‫کە لە الی من ناز و زمان لووسی نەکەی و ‪"...‬‬ ‫بە وتەی پێشینان هەر لە کاتەکانی سەرەتاییەوە " ڕووی دزێوی خۆی پێشان‬ ‫دام " ئیتر من زانیم کە لە تەواوی ژیانی داهاتووم دا جگە لە دەرد و ئازار و‬ ‫بەاڵ هیچی دیکە چاوەڕوانیم ناکات‪.‬‬ ‫کاتێ پرسیاری ئەوەم لێ کرد کە هۆی چی بوو منی کردە هاوسەری خۆی ؟‬ ‫والمی دامەوە و وتی‪ " :‬ئافرەتی شاری زۆر ڕوودار و لە خۆ بایین‪ .‬من بە دوا‬ ‫ئافرەتێکی الدێی دا دەگەڕام‪ ،‬کە هەرچی پێم گوتبایە‪ ،‬بیگوتبا بەڵێ بە چاوان ‪.‬‬ ‫‪30‬‬


‫تازە ئەوەشم باش دەزانی کە باوکت نایەلێ بە قەبالەی ئاواییەکە بە‬ ‫زیندوویی بمێنم‪ ،‬هەر بۆیە ملم بۆ ئەم پێک هاتنە دا"‪.‬‬

‫سەعید زۆر باش هەلی سەنگاندبوو کە من لەو کەسانە نەبووم کە بڵیم بە‬ ‫چاوان‪ .‬ئەمەیانم هەر ڕۆژی یەکەمی ژیانی داسەپاوم دا‪ ،‬پێم سەلماند‪ .‬هەموو‬ ‫ڕۆژێ چەندین جار دەکەوتمە بەر لێدانی یەوە‪ .‬بەاڵم حازر نەبووم سەرپۆش‬ ‫لە سەرم البدەم‪ .‬شەوانە بە قامچی لیی دەدام بۆ ئەوەی وادار بە‬ ‫ڕا زاندنەوەی سفرەی مەشڕووباتم بکات‪ .‬کەچی من نەدەچوومە ژێر باری‪.‬‬ ‫بەردەوام لە مالەوە میوانی لە چەشنی خۆی هەبوو‪ .‬لەبەر ئەوە کە من ئامادە‬ ‫نەبووم لە خزمەتیان دانیشم‪ ،‬دەبوو برسیەتی بکێشم‪ .‬بەڵێ من لە عاست ئەو‬ ‫هەموو دەرد و موسیبەتەدا خۆم ڕاگرت‪ .‬ئەویش بۆ ماوەی چوار ساڵ‪ .‬لەو‬ ‫ماوەیەدا بووم بە خاوەنی سێ مندال‪ .‬دو کوڕ و کچێک‪ .‬کەچی سەرەڕای‬ ‫ئەوەش سەعید هەر وەکوو کۆیلەیەک لە گەڵم دەجواڵیەوە‪ .‬ئەگەرچی هێشتا‬ ‫تەمەنم لە بیست و دو سااڵن زیاتر نەبوو‪ ،‬بەالم بە هۆی ئەوە کە زۆر ئازار و‬ ‫ئەزیەتم چێشتبوو‪ ،‬لە شێوەی پیرە ژنان دەچووم‪ .‬لە تەواوی ئەو ماوەیەدا‬ ‫تەنانەت جارێکیش لە وەزعی بنەمالەم نەپرسی‪ .‬ڕێگام نەدا ئەوانیش ئاگاداری‬ ‫ژیانم بن ‪ .‬چۆنکوو النی کەم بەم جۆرە بێزاری خۆم پێشان دەدان کە وا بە‬ ‫سادەیی فرۆشت بوویانم ‪.‬‬

‫وتم کە لە تەواوی ئەو چوار سالەدا کاری من و سەعید تەنیا لێدان و پێک‬ ‫دادان و شەڕ و هەرا بوو‪ .‬سەیرەکەی لێرە دابوو کە ئەوەی ئاخرەکەی جیا‬ ‫بۆوە و ڕۆیشت سەعید بوو‪ .‬ڕۆیشت و ئیتر نەگەڕایەوە‪ .‬چەند ڕۆژ دواتر‬ ‫‪31‬‬


‫یەکێک لە هاواڵەکانی هەوالی بۆ هێنام کە سەعید چۆتە ئابادان و لەوێ ژنێکی‬ ‫دیکەی هێناوە‪ .‬ڕەنگە پێتان وابێ ئەو ڕۆژە هەناسەیەکی ئاسودەم هەڵکێشابێ‪.‬‬ ‫بەالم وانەبوو‪ .‬ڕاستە کە سەعید بۆ من تەنیا لێدان و ئازاری بە دیاری هێنابوو‪،‬‬ ‫بەالم هەرچی بێت لە ژێر سایەی ئەودا بووم‪ .‬کاتێک دلنیا بووم کە ئیتر‬ ‫ناگەڕێتەوە‪ ،‬لە ترسان بە تەواوی سست و بێ هێز بووم‪ .‬چۆنکوو قەت بڕوام‬ ‫نەدەکرد کە بتوانم بەم جۆرە سی ساڵ خۆم ڕاگرم‪.‬‬ ‫بەڵێ سی ساڵ بەم جۆرە بە سەرم برد‪ .‬سی ساڵ کە هەر دەمێک چاوەڕوانی‬ ‫کرانەوەی دەرگا بووم کە سەعید بگەڕێتەوە‪ .‬بە کولە مەرگی و دژواریەکی‬ ‫زۆرەوە ژیانم بە سەر ئەبرد‪ .‬کارەکەری ماڵی خەڵکی بووم بۆ ئەوەی خەرجی‬ ‫مناڵەکانم دەربێنم و بتوانن درێژە بە خوێندنەکەیان بدەن‪ .‬بە تایبەتیش لە‬ ‫گەل ئەوەدا خۆم لە شاری تاران دا دەشاردەوە بۆ ئەوەی دەستی بنەماڵەکەم‬ ‫نەمگاتێ‪ .‬نەمدەزانی کە بەم جۆرە وا خەریکم تۆڵە لە کێ دەکەمەوە‪ .‬لە خۆم‬ ‫یان لە وان؟ بەالم هەرچۆنێک بوو خۆم ڕاگرت‪ .‬برسیەتیم کێشا تاکوو زگی‬ ‫منالەکانم تێر بێت ‪ .‬قەرەواشیم کرد تاکوو منالەکانم بخوێنن و النی کەم لە ناو‬ ‫کۆمەلدا وەکوو من نەبنە کۆیلە ‪.‬‬

‫ئەو دەمەی کە دو کچەکەم لە زانکۆدا خەریکی خوێندن بوون و کوڕەکەم‬ ‫دەرسی تەواو کردبوو و خۆی بۆ پێک هێنانی ژیانێکی هاوبەش ساز دەدا ‪ ،‬وام‬ ‫هەست دەکرد کە ئیتر دەورانی دەرد و ئازار و کوێرەوەریم کۆتایی هاتووە‬ ‫و ئیتر لەمەو دوا دەتوانم هەناسەیەکی ئاسوودە هەلکێشم‪ .‬بەالم بە‬ ‫گ ەڕانەوەی ئەو هەموو شتێ‬

‫تێک چوو‪ .‬بەڵی سەعید گەڕایەوە‪ .‬ئەویش‬

‫ڕاست لەو ڕۆژانەدا کە بە تەواوی لە بیرم کردبوو‪ .‬ئەو ئیتر ئەو سەعیدەی‬ ‫‪32‬‬


‫پێشوو نەبوو‪ .‬بەلکوو پیرە پیاوێکی (معتاد ) و بێچارە بوو کە لە هەموو دینێک‬ ‫ببوو‪ .‬دەیگوت دو ساڵ دوای ئەوەی کە لە تاران ڕۆیشت‪ ،‬هاوسەری دوهەمی‬ ‫بە جێی هێشتووە و ڕای کردووە‪ .‬ئەویش لە تەواوی ئەو سی سالە دا لە‬ ‫هەموو کون و کەلێنێکی واڵت گەڕاوە لە بەر ئەوە کە ڕووی نەهاتووە‬ ‫بگەڕێتەوە‪ .‬ئێستا کە هیچ کەس و هیچ سەرپەنایەکی نەمابوو‪ ،‬مالی منی بە‬ ‫دوایین سەرپەنا زانیبوو و گەڕابۆوە‪.‬‬ ‫ئەگەر ئ ێوە لە جیاتی من بان چیتان دەکرد؟ وەدەرتان دەنا؟ هەر ئەوە ڕەنگە‬ ‫شایانی با‪ .‬بەاڵم من ئەوەم نەکرد‪ .‬چۆنکوو بێ درەتانێکی بە تەواو مانا بوو‪.‬‬ ‫پیرە پیاوێک کە پێی لە سەر گۆڕە‪ .‬بەڵێ من ئەوم ڕاگرتەوە بەالم بەو‬ ‫مەرجەی کە بە مناڵەکان نەڵێ باوکیانە‪.‬‬

‫من ئەوم وەکوو نۆکەرێک لە ماڵدا ڕاگرت‪ .‬هەڵبەتا ئەوە بۆ زۆر کەس بۆتە‬ ‫پرسیار ‪ .‬بەاڵم گرینگ نی یە‪ .‬زۆر جار هاتوومە سەر ئەو بڕوایە کە هەر ئەو‬ ‫هەڵس و کەوتەی لە گەڵ بکەم کە ئەو سی ساڵ لەمەوبەر لە گەل منی کرد‪.‬‬ ‫بەاڵم کاتێ بیر لەوە دەکەمەوە کە ' خوا ' ئاوای بە سەر هێناوە‪ ،‬دەڵێم‪ " :‬ئایا‬ ‫دەکرێ و ڕەوایە کە من لەوە زیاتر بە سەری بێنم ؟! "‬

‫‪----------------------------------------‬‬

‫‪33‬‬


‫کورت بەاڵم خۆش‬ ‫نووسینی ‪ :‬ماری ئان هامیلتۆن‬ ‫وەرگێڕانی فارسی ‪ :‬مژدە‬ ‫وەرگێڕانی کوردی ‪ :‬شاخەوان عەزیزی‬ ‫سەرچاوە ؛ راه زندگی ‪ ،‬ژمارە ‪ 12‬الپەڕە ‪21‬‬

‫لە شاری ئێمەدا یەکەم مانگی بەهار زۆر دڵگر نیە‪ .‬مانگی دوهەمیش هەر‬ ‫وایە‪ .‬هەموو دەمێ لەو دو مانگەدا هەوا باراناوی یە‪ .‬ئەگەر بارانەش نەبێ‬ ‫ئەوا بەفر دەبارێ‪.‬گوڵی سوێسن هەمیشە قوڕاوی و تەڕە‪ .‬سەرەڕای ئەمەش‬ ‫دوایین جار کە بۆ سەیری یاری بەیس باڵی خوێندکاران چووم‪ ،‬لەبیرم‬ ‫ناچێتەوە‪ .‬ئەگەرچی ئەو ڕۆژەش هەوا زۆر خۆش نەبوو بەاڵم من بە ڕاستی‬ ‫تام و چێژم لەو یاری یە و بیرەوەری ئەو ڕۆژە وەرگرت ‪.‬یاری یەکە لە نێوان‬ ‫دو یانە ی بەهێز و ناودار بەرێوە دەچوو‪ .‬لەو دەمەدا کە بە تەواوی‬ ‫سەرگەرمی سەیری یاریەکە بووم گوێم لە دەنگی بە ئەسپایی کەسێک لە‬ ‫پشت سەرمەوە بوو ‪.‬کە ئاوڕم دایەوە پیاوێکم بینی کە دو دارشەقی لە بن‬ ‫هەنگڵ دا بوو و کاڵوێکی یاری بەیس باڵی لە سەر نابوو و لە وێ دانیشتبوو‬ ‫‪.‬بە سەر کاڵوەکەیەوە نووسرابوو ‪":‬بە هیوای ئەو ڕۆژەی ئاشتی لە سەر‬ ‫زەوی جێگیر بێت ‪".‬‬

‫بەر لە دەست پێ کردنی یاریەکە ‪ ،‬دیبووم کە بە سەر نەردەکانی پەنا‬ ‫زەویەکە شۆڕ ببۆوە و لە گەڵ یەکێک لە یاریزانەکان دەدوا‪ .‬من هەمیشە‬ ‫‪34‬‬


‫یەکێک بووم لە الیەنگرانی کۆن و بە تەواو مانای یانەکان و هەروەها ئەو‬ ‫چیرۆک و سەربردانەی دەیگێڕنەوە و هەستم بە خۆشی کردووە‪ .‬هەر بۆیە‬ ‫جێگاکەم گۆڕی و چوومە پەنا پیاوەکە دانیشتم ‪.‬هەر زوو دەستم کرد بە قسە‬ ‫کردن لە گەڵی دا‪ .‬بۆم دەرکەوت کە ناوی " ئیستیوارت گریفین " ە‪ .‬پێی وتم‪:‬‬ ‫" بۆ خۆشم پێم سەیرە کە وا بوومە یەکێک لە الیەنگرانی یەکێک لەو دوو‬ ‫یانانە‪ .‬من لە زانستگای ( یەڵ ) خەریکی دەرس خوێندنم "‪ .‬وتم ‪ " :‬بە راستە؟‬ ‫کەی دەرچووی؟ " وتی ‪ " :‬ساڵی ‪. " 0111‬‬ ‫لە ناکاو شتێکم وەبیر هاتەوە و بە پەشۆکاوی وتم‪ " :‬باوکیشم لە سالی ‪0111‬‬ ‫لەو زانستگایە دەرچوو‪ .‬ناوی ( بیل لیتل فێڵد ) بوو "‪ .‬ئاغای (گریفین) بە دەم‬ ‫پێکەنینەوە وتی‪ " :‬ئێ‪ ،‬بەڵێ‪ ،‬دەیناسم‪ .‬لە یانەیەکی باشدا یاری دەکرد‪.‬‬ ‫جارێکیش بە مەبەستی یاری چوونە بریتانیا ‪ .‬مەگەر وانی یە ؟ پاشانیش بیستم‬ ‫کە توشی گرفتی ئیحتیاد بووە‪ .‬وتیان موحتادی ئاڵکۆڵ بووە "‪.‬‬ ‫وتم ‪ " :‬بەڵێ بەاڵم پاشان تەرکی کرد و چۆ ناو ئەنجومەنێکەوە کە تێیدا‬ ‫کەسانی تووش بوو‪ ،‬بە قسە کردن لە گەڵیان ‪ ،‬چارەسەر دەکران ‪ .‬چواردە‬ ‫ساڵ لەوێدا تێکۆشا "‪.‬‬ ‫ئاغای گریفین وتی‪ " :‬بە خوا باشە‪ .‬زۆر باشیش یاری گۆڵفی دەکرد‪ .‬وانەبوو؟‬ ‫هەستم بەوە دەکرد کە ئەو بیرەوەریانە جارێکی دیکە‬

‫باوکمیان زیندوو‬

‫کردۆتەوە و هێناویانەتەوە سەر ئەم دونیایە‪ .‬لە بەرچاوی خۆم باوکمم بە دی‬ ‫دەکرد‪ .‬پیاوێکی دەم بە بزە و ئەخالق خۆش‪ ،‬وەرزشکارێک‪ ،‬یاریزانێکی باشی‬ ‫گۆڵف‪ .‬ئەو کەسەی کە بە ئیمانێکی پتە و پۆاڵیینەوە تەرکی ئیعتیادی کرد‪ .‬ئەو‬ ‫پیاوەی کە زۆر بە باشی باسی دەکەن‪ .‬یەکێک لە شاعیران لە شێعرێکی دا‬ ‫‪35‬‬


‫وتبووی کە یاری بەیس باڵ یاری کوڕان و باوکانە‪ .‬من پێم وابوو کە ئەم‬ ‫مەسەلە بە تەواوی پێدە چوو‪ .‬سی ساڵ لەمەوبەر کاتێک من و باوکم بە‬ ‫یەکەوە یاریمان دەکرد‪ ،‬ئەو هانی دەدام و دەیگوت کە دەبێ لە داهاتوودا بێ‬ ‫ئەم الو ئەوال ببی بە یاریزانێکی بەیس باڵ‪ .‬ڕۆژانی کۆتایی حەوتوو لە گەل‬ ‫باوکم دەچوومە سەیری کێ بەرکێکانی بەیس باڵ‪ .‬من و باوکم بە یەکەوە‬ ‫سەیرمان دەکرد‪ .‬وەبیرم دێتەوە کاتێک تەمەنم نۆ ساڵ بوو‪ ،‬جلکی تایبەتی‬ ‫یاریزانانی ئەو یانەی خۆشم دەویست پۆشی بووم و ئامادە نەبووم کە دایان‬ ‫بنێم‪ .‬چەند ساڵ دواتر باوکم هەمیشە باسی ئەو ڕۆژانەی دەکرد و بە‬ ‫شانازیەوە بۆ خەلکی دەگێڕایەوە کە چۆن بەرپرسی یاریگاکە ڕێگای نەدەدا بەو‬ ‫جل و بەرگەوە بچمە ژوورەوە‪ .‬باوکم خوا لێی خۆش بێت‪ ،‬شانازی بە بوونی‬ ‫کوڕەکەیەوە دەکرد‪.‬‬ ‫ئەو ڕۆژە کە لە پەنای هاوڕێی کۆنی باوکم دانیشتبووم و بیرەوەری زۆر‬ ‫خۆشم وەبیر هاتنەوە‪ .‬لەو دەمەدا ئاغای گریفین ڕاچڵەکی و وتی‪ " :‬زۆر‬ ‫حەیبە بۆ ئێمە لە جیاتی ئەوەی سەیری یاری بکەیین هەر خەریکی قسە‬ ‫کردنین "‪.‬‬ ‫وتم‪ " :‬بەڵێ وایە‪ ،‬بەاڵم من تام و چێژی زۆرم لە قسە کردن لە گەڵ جەنابت‬ ‫وەرگرت ‪ .‬ئەوە بۆ من زۆر گرینگە کە ئێوە ئاوا بە باشی ئاشنایەتیتان لە‬ ‫گەڵ باوکم هەبووە و وا بە باشی لە بیرتان ماوە "‪.‬‬ ‫یاری دوایی پێ هاتبوو‪ .‬خەڵکی لە جێگای خۆی هەڵدەستا‪ .‬دەنگی پێاڵوەکان کە‬ ‫دە کەوتە سەر بەشە ئاسنەکەی زەویەکە‪ ،‬تەق و هوڕێکی زۆری وەڕێ‬ ‫خستبوو‪ .‬خەلکەکە هەر هات و هاواریان بوو و دەیان ویست بە پەلە یاریگا بە‬ ‫جێ بێڵن‪ .‬هەر بۆیە باش هەستم بە وە نەکرد کە ئاغای گریفین قسەکانی‬ ‫‪36‬‬


‫کۆتایی منی بیست یان نا‪ .‬بەاڵم لە دوایی دا وتی‪ " :‬ژیان زۆر کورتە بەاڵم‬ ‫خۆشە‪ .‬ئەمڕۆش کوورت بوو بەاڵم خۆش بوو‪.‬‬ ‫الی خۆم بیرم دەکردەوە کە ڕەنگە هەموو قسەکانی منی بیستبێ‪ .‬دوایین‬ ‫وتەی بۆ من زۆر مانای تێدا بوو‪.‬‬

‫‪37‬‬


‫ژیانێکی پڕ ڕووداو‬

‫تهمهنی منداڵیم به جۆرێک تێپهڕی که له ‪ 01‬سالی دا به ته نیا و بێ‬ ‫سهرپهرهست مامهوه‪ .‬چۆنکوو لهو دهمهدا تهنیا پشت و پهنا و کهسم که‬ ‫دایکم بوو به هۆی نهخۆشی کۆچی دوایی کرد و له ماڵی دونیا ئهوهی بۆ منی‬ ‫له دوای خۆی بهجێهێشت تهنیا بازنهیهک و زنجیرێکی بچووکی ئالتوونی بوو‪.‬‬ ‫الپهڕهکانی دهفتهری بیرهوهری منداڵیم ههموو به چارهڕهشی و بێ هیوایی له‬ ‫ژیاندا‪ ،‬تۆمار کراون‪.‬تا ئهودهمهی که دایکم له ژیاندا مابوو ههمیشه له‬ ‫درێژهدانی خوێندن دا هاندهرم بوو و خۆشم به خوێندن زۆر دڵخۆش بووم‪.‬‬ ‫بهاڵم کاتێ دایکم له دونیا کۆچی کرد ههستم بهوه کرد که ئیتر درێژهدان و‬ ‫تهواو کردنی خوێندنم بۆ ناگونجێ‪.‬‬ ‫دایکم زۆرجار ئامۆژگاری دهکردم و دهیگوت تۆ دهبێ له دواڕۆژدا ببی به‬ ‫پارێزهرێکی به ناوبانگ و ناسراو‪ .‬ئهمه یهکێک له ئاواته سهرهکیهکانی دایکم‬ ‫بوو‪.‬که به داخهوه ئیتر دوای ئهم بهسهرهاته نهدههاته دی و جێبهجێ‬ ‫نهدهکرا‪ .‬زۆرجار بهدهم ههناسه ههلکێشانهوه پێی دهگوتم ( لێیاندێر )‬ ‫سوڕانی چهرخی گهردوون به پێچهوانهیه و زۆر زاڵم و ستهمکاره‪.‬‬ ‫کاتێ له خوێندنگا به دڵێکی بریندار و بێ هیواوه مااڵواییم له هاوڕێیانی‬ ‫خوێندکارم کرد‪ ،‬به هۆی چارهڕهشی و بێ بهختیم تهنانهت یهک کهسیشیان‬ ‫سهرهخۆشی لێ نهکردم و دڵخۆشی نهدامهوه‪ .‬به هۆی تهواو بوونی پول و‬ ‫پاره و داراییم ناچار بووم ئهو هۆده و باالخانهی که له گهڵ دایکم تێیدا‬ ‫دهژیام به جێ بێلم و ورده ورده له گهل برسیهتی و نهداری بهرهوڕوو بووم‬ ‫‪38‬‬


‫‪.‬وهبیر هێنانهوهی ئهو بیرهوهریانهی که له ماوهی سێ مانگ دوای مردنی‬ ‫دایکم به سهرم هاتن زۆر تال و ناخۆشن‪.‬که تهنیا دهتوانم ئهوه بڵێم که‬ ‫ناهومێدی و بێ هیوایی به تهواوی ئاوێتهی ژیانم بوو‪ ..‬خهلکی بێ ئهوهی‬ ‫ئاوڕێکم وهسهر بدهنهوه به پهنام دا تێدهپهڕین و بیریان لهوه نهدهکردهوه‬ ‫که سبهی ڕۆژ چ چارهڕهشیهک داوێن گیرم دهبوو ‪.‬نهمدهزانی پهنا بۆ کێ‬ ‫ببهم و چۆن چۆنی داوای هاوکاری بکهم‪.‬‬ ‫به دوای دۆزینهوهی کاردا تهواوی ئیدارهکانم پشکنی و ههوڵێکی زۆرم دا‪.‬‬ ‫بهالم بهداخهوه ههولهکهم ئاکامێکی نهبوو‪.‬شهوێکی ساردی زستانی که زهوی‬ ‫بهفر و سههۆلبهندان بوو‪ ،‬به ڕێگادا به دوای کاردا دهڕۆیشتم و ئهو جلکه‬ ‫کۆن و تهنکانهم لهبهر دا بوون که به هیچ جۆرێک لهشیان له سهرما‬ ‫نهدهپاراستم‪ .‬ئا ئهو دهمه که بهم شێوهیه خۆم دهدیت هیچ هیوایهکم به‬ ‫درێژهدانی ژیان نهما‪ .‬خوێنی دهمارهکانم له هات و چۆ کهوت‪.‬‬ ‫بڕیارمدا کۆتایی بهو ژیانه وبهو دهردهسهریه بێنم‪.‬‬ ‫له یهکێک له کۆاڵنه تاریک و چۆڵهکانی شاردا ههنگاوم ههڵدێنایهوه و نیازم‬ ‫وابوو پهنا بۆ قوژبنێکی دوور بهرم و له وێدا وهکوو سهگێک که برینداره و‬ ‫بێ سهرپهنا دهخولێتهوه کۆتایی به ژیانی پڕ چهرمهسهری خۆم بێنم‪ .‬بهسته‬ ‫حهبێکم له گیرفان دا بوو‪ .‬بیرم لهوه دهکردهوه که پاش تۆزێکی تر چوار پێنج‬ ‫دانه لهو حهبانه دهخۆم و چاوهکانم به مهبهستی خهوێکی بێ خهون و خهیاڵی‬ ‫ههمیشهیی له سهریهک دادهنێم‪ .‬به شێوهیهک بیرم له دونیا دهکردهوه‪ ،‬که‬ ‫له الی من وهک شوێنێک دهچوو که خهڵکێکی دهولهمهند و خوێن خۆر و بێ‬ ‫بهزهیی لێ دهژیا و لهوێدا جیگایهکم بۆ خۆم شک نهدهبرد ‪.‬لهوهها جێگایهک‬ ‫دا مردنم پی باشتر بوو له ههموو شتێکی دیکه‪ .‬ههر جۆنێ بوو دهبوو بمرم‪.‬‬ ‫پاش ماوهیهک هێنان و بردنی ئهو خهیاله له مێشکم دا‪ ،‬وردهورده لهوه سل‬ ‫بوومهوه که به سهرم دا دههات و نیازم وابوو بیکهم‪ .‬پهله نهکردن و له‬

‫‪39‬‬


‫سهرهخۆیی دهوری مێشکیان دابووم‪ .‬دهنگی ههڵێنانهوهی ههنگاوهکانم له‬ ‫کۆاڵنهکهدا وهکوو دهنگی پێی کهسێکی ناشوناس دهنگی ئهدایهوه‪ .‬کاتێک له‬ ‫چوار ڕێیانهکه نزیک بوومه وه‪ ،‬هاتنی کهسێک بهرهو الم‪ ،‬که کواڵوهکهی‬ ‫سهری تا سهر گوێیانی دادابۆوه و ڕدێنه ڕهشهکهی کهمێک هاتبوو‪ ،‬سهرنجی‬ ‫ڕاکێشام‪ .‬له پێش چاوانی من دهتگوت کهسێکی ناسیاوه‪ .‬ههنگاوهکانم توندتر‬ ‫کردن‪ .‬بهاڵم وهکوو بڵێی کابراش به دوای منهوه یه‪ ،‬ههنگاوهکانی توندتر‬ ‫ههلێنانهوه‪ .‬لهو دهمهدا که ئهڕۆیشتم ههستم کرد دهستی کهسێک خرایه‬ ‫سهر شانم ‪.‬به دهنگێکی نامۆ وتی‪ :‬کوڕم بۆ کوێ دهچی؟ منیش به‬ ‫دهنگێکیمهیلهو ماندوو والمم دایهوه‪ :‬بۆ لێم دهپرسی؟ بۆ ههر شوێنێک پێم‬ ‫خۆش بێ دهچم‪ .‬کابرا تۆزێک شانی ههلتهکاند و وتی؛ ڕاسته حهقی من نیه‬ ‫ئهو پرسیاره بکهم بهاڵم له ڕوخسارت ڕا پهشۆکاوی دهردهکهوێ که‬ ‫دهورانێک منیش گیرۆدهی ئهو حاڵهته بووم‪ .‬ئێستاش پێم خۆشه ڕاستیهکهم‬ ‫پێ بڵێی ئاخۆ چ دهردێک ئازارات دهدا‪ .‬ئایا دهردی ئهوین و خۆشهویستی؟‬ ‫ههرچهنده تۆ تازه پێ دهگهی و تهمهنت بۆ ئهوینداری کهمه‪ ،‬بهالم پێم بڵێ‬ ‫چ شتێک جگه لهمه تۆی توشی ڕۆژێکی ئاوا کردووه‪ ،‬ئایا چاره ڕهشی یان‬ ‫ناهومێدی‪،‬کامهیان؟ والمم دایهوه و گوتم تا ڕادهیهک ههردووکی ئهمانه‪.‬‬ ‫بهاڵم ئیتر وازم لێ بێنه با بڕۆم‪ .‬کابرای نهناسیاو سهری ڕاوهشاند و گوتی؛‬ ‫ئهگهر ئێستا لێت گهڕێم بڕۆی‪ ،‬حهتمهن توشی کردهوهیهکی شێتانه دهبی‪،‬‬ ‫بهاڵم ئهگهر جارێ ئیزنی ڕۆیشتنت نهدهم تائهو ماوه ناخۆشهت تێپهڕ دهبێ‬ ‫ڕهنگه ‪...‬‬ ‫لهو دهمهدا هاتمه جواب و والمم دایهوه‪ :‬کام ماوهی ناخۆش و مهترسی دار؟‬ ‫ئایا تۆ پێت وایه مهترسی بۆ خۆی چارهسهر دهبێ که تهنانهت له گیرفانم دا‬ ‫(دینارێک) یش شک نابهم؟ تهنانهت کهسیش نیه بچوکترین هاوکاریم بکات و‬ ‫دهستم بگرێ؟ واڵمی دامهوه من هاوکاریت دهکهم و دهستت دهگرم‪.‬‬

‫‪40‬‬


‫ئهمجارهیان به پێچهوانهی سهرهتا که چاوم پێی کهوت و وهکوو کهسێکی‬ ‫گهڕۆک و فهقیرم هاته بهرچاو‪ ،‬به سهرسوڕمانهوه تێی ڕامام‪ .‬لهو دهمهدا‬ ‫دهستی خسته ناو گیرفانی و چهپکێک پارهی ههزار فرانکی دهرهێنا و گوتی‪:‬‬ ‫ڕۆڵه ئهو پاره بگره بزانه بهشت دهکات؟ وتم به ڕاستی سهرم سوڕماوه و‬ ‫نازانم سهبارهت بهو پارهیه چۆن ههستی خۆم له حاست تۆدا دهربڕم‪ .‬کابرا‬ ‫دیسان پاش تۆزێک ئهم ال و ئهو ال ‪ ،‬شانهکانی ههلتهکاند و وتی‪ :‬ڕۆڵه پێت‬ ‫وانهبێ من کهسێکی پیاو چاک و خزمهتکاری ناوکۆمهڵم‪ .‬سهخاوهت و‬ ‫جوانمێری له الی من زۆر کهمه‪ .‬تهنیا شتێک که لێرهدا هانی دام بۆ ئهم کاره‬ ‫ئهوه یه که من قهت خهلکی بێچاره و بهدبهختی وهکوو خۆم خۆش ناوێ‪.‬‬ ‫کاتێ چاوم پێت کهوت‪ ،‬ڕوخسارت دلی وهجۆش هێنام و کاری تێ کردم‪.‬‬ ‫دیسانیش ئهگهر پێویستیت به من بوو دهتوانی سهردانی قاوهخانهی‬ ‫(ئهستێرهی تهالیی) بکهی‪ ،‬که له پشتی پردی کۆن ههڵکهوتووه و لهوێ‬ ‫دهمبینیهوه‪ .‬هیچ له قسهکانم دودڵ مهبه‪ .‬ئهوهی به دڵنیاییهوه دهڵێم و به‬ ‫تهواوی بڕوام پێ بکه‪.‬‬ ‫دوای ئهوهی ئهو بهشهی قسهکانی تهواو کرد منیش زمانم تێکهڵ پێکهڵ کرد‬ ‫و وتم بمبوره که ئهم قسهیه دهکهم‪ ،‬پێم وایه تۆم له شوێنێکی دیکه ش دیوه‪.‬‬ ‫واڵمی دامهوه و وتی منیش پێم وایه تۆم له شوێنێکی دیکه دیوه بهالم وهسهر‬ ‫یادم نایهتهوه له کوێم دیتوی‪ .‬به دهم قسه کردنهوه بیرم لهوهش دهکردهوه‬ ‫که داخۆدهبێ له کوێی دیکهش دیبم‪ .‬لهو دهمهدا شتێکم به بیردا هات و وتم‪:‬‬ ‫وهبیرم هاتهوه ئا ئهو دهمهی که له خوێندنگا شههادهی دیپلۆممان‬ ‫دهدرایهوه‪ ،‬له ساڵۆنهکهدا چاوم پێت کهوت‪ ،‬ڕهنگه تۆ باوکی یهکێک له‬ ‫خوێندکارهکان بیت؟ کابرا به بیستنی ئهم قسهیه زرم دای له قاقای پێ کهنین‬ ‫و وتی من باوکی یهکێک له خوێندکارهکان بم؟ نا من نهبووم‪ .‬ئهگهر بزانی‬ ‫من کێم زۆر کهس له شوێنێکی ئاوا چۆل دا له بهرهو ڕوو بوون له گهڵ من‬ ‫توشی ترس و خۆفێکی زۆر دهبن‪ .‬با ئیتر ئهو باسه وهال بنێین‪ .‬ئێستا پێم بڵێ‬

‫‪41‬‬


‫داخۆ فکر و خیاڵی سهیر له سهرت دهرچووه و هاتوویه وه سهر خۆ؟ وتم‬ ‫بهڵێ ههست پێ دهکهم که هاتوومهوه سهرخۆ‪.‬‬ ‫ههڵس و کهوتی ئهو کابرایه پێم وایه له فکر و خهیاڵی من زیاتر چی تر‬ ‫نهبوو‪ .‬من نهمدهزانی ئهو کێیه و کاری چیه و بهاڵم له قسهکانی ڕا وام بۆ‬ ‫دهرکهوت که کابرایهکی دزه یان کهسێکی لهو جۆرهیه‪ .‬ههرچیهکی بوو بۆ‬ ‫من زۆر گرینگ نهبوو‪ .‬تهنیا ئهوهم له سهر بوو سپاسی هاوکاریهکهی بکهم ‪.‬‬ ‫بونی ئهو پارهیه له گیرفانم دا گوڕ و تینی تایبهتی له ژیانم دا پێ ئهبهخشیم و‬ ‫بۆ داهاتوو بهرنامه ڕێژیم دهکرد‪ .‬کابرا سهد ههزار فرانکی دابومێ‪ .‬که به‬ ‫خهیاڵێکی ئاسودهوه بهو پاره دهمتوانی بچم کارێک بدۆزمهوه‪ .‬له گهڵ کابرا‬ ‫که هێشتا ههر به یهکهوه ههڵوهستابوویین‪ ،‬پێم وت کاتێک توانیم پاره وهسهر‬ ‫یهک بنێم له قاوهخانهی ئهستێرهی تهالیی دێمهوه الت و چاکهی ئهو‬ ‫چاکهیهت دهدهمهوه‪ .‬ئهویش وتی‪ :‬پێویست بهوه ناکات‪ .‬تۆ تهنیا کاتێک وهره‬ ‫بۆ ئهو قاوهخانه که پێویستت به یارمهتی ههبوو‪ .‬له وێ ههموو کهس من به‬ ‫( مۆرۆ ) دهناسێ و تۆش بهو ناوه پرسیار بکه‪ .‬له چاوهکانی کابرا دا خهم و‬ ‫نارهحهتیهک خۆی دهنواند و وهکوو ئهوهی نیازی ههاڵتنی ههبێ‪ ،‬زوو له الم‬ ‫دوور کهوتهوه‪.‬‬ ‫له و دهمهدا من به تهنیا مامهوه و ئیتر ههستم به هیچ سهرمایهک نهدهکرد‪.‬‬ ‫چۆنکوو دلنیا بووم که بۆ شه و خواردنێکی باشم دهبێ و له ناو تهخت و نوێنی‬ ‫گهرمیش دا دهخهوم‪.‬‬ ‫بۆ گهیشتن به سهرکهوتن ههلێنانهوهی یهکهم ههنگاو دهسته بهری ئهو‬ ‫سهرکهوتنه د ابین دهکات ‪.‬لهو ڕۆژه به دوا ئیتر زهمانه ڕووی گرژ و مۆنی‬ ‫له حاستی من وهال نا‪ .‬به زوویی توانیم کارێک بدۆزمهوه و له زانکۆیهکدا بۆ‬

‫‪42‬‬


‫درێژهدانی خوێندن ناوم نووسی‪ .‬سهڕای ئهوهی که ماوهی زۆرم بۆ خوێندن‬ ‫نهبوو بهاڵم به ئهرکی سهرشانی خۆم دهزانی که تهنیا ئاواتی دایکی بهسته‬ ‫زمانم که ( پارێزهر ) بوون‪ ،‬بوو له داهاتوو دا وهدی بێنم یهک دو سال‬ ‫تێپهڕی‪ .‬جار جاره سهرم له قاوهخانهی ئهستێرهی تهالیی ههڵدێنا و سپاسی‬ ‫کابرای ناشوناسم دهکرد و له ئاکامی خوێندنهکهم ئاگادارم دهکردهوه‪.‬‬ ‫ئهویش زۆر جار به زۆری پارهی دهدامێ‪.‬‬ ‫ئهو کابرایه واتا ( مۆرۆ ) کێ بوو و بۆچی یارمهتی دهدام؟ ههرجاره که‬ ‫دهمدیت دهمویست ئهو پرسیارهی لێ بکهم‪ ،‬بهاڵم ئهو زوو بهڕێی دهکردم‪.‬‬ ‫له دوایهمین جاردا که چاوم پێی کهوت به توورهیی گوتی‪ ( :‬لێیاندێر ) لهمهو‬ ‫دوا قایل نیم و نابێ بێیه سهردانم‪ ،‬چۆنکوو تۆ کوڕیکی نهجیب و لێ هاتووی و‬ ‫دۆستایهتیت له گهل کهسێکی وهکوو من‪ ،‬دهستکهوتێکی باشی نیه و بێ‬ ‫بایهخه‪ .‬وتم ئاخر بۆچی؟ قهت وا نیه‪ ،‬تۆ تهنیا کهسێکی که من له دونیادا له‬ ‫ههموو کهس زیاتر بایهخی پێ دهدهم و ڕێزی دهگرم‪ .‬تۆ بووی که منت له‬ ‫بێ شانسی و ناهومێدی و تێدا چوون ڕزگار کرد‪ .‬تۆ ههرچیهکی بیت‪ ،‬من‬ ‫شانازی به دۆستایهتی له گهڵ تۆدا دهکهم و زۆری پێ سهربڵیندم‪.‬‬ ‫ماوهیهک سهری له سهر ڕوخسارم ههڵنهبڕی و تێم ڕاما‪.‬ئینجا سهری‬ ‫ڕاوهشاند و گوتی‪ :‬لێیاندێر‪ ،‬ئێستا ئیتر هۆگری و بڕوایهکی تهواوم پێته ‪.‬وهره‬ ‫با بچین له پهنا ئهو مێزه دانیشین تا چۆنیهتی بهسهرهاتی ژیانی خۆمت بۆ‬ ‫بگێڕمهوه‪ .‬له نێوان تێکه و لێکه و بگره و بهردهی ناو قاوهخانهکه دا‪ ،‬بهم‬ ‫شێوهیه دهستی به گێڕانهوهی به سهرهاتی ژیانی کرد‪:‬‬ ‫له تهمهنی تۆدا بووم و وهکوو تۆ کوڕێکی نهجیب و لێهاتوو بووم‪ .‬تهنیا‬ ‫پهروهرده و فێر کردنی تۆم نهبوو‪ .‬له کارگهیهکی گهوره دا که ناوی ئێسپێر‬ ‫بوو کارم دهکرد‪ .‬به چهشنێک له کارهکهم دا سهرکهوتوو بووم که توانیبووم‬

‫‪43‬‬


‫سهرنجی ههموو الیهک بۆ الی خۆم ڕاکێشم ‪.‬تهنیا ئاواتێک که ههمبوو ئهوه‬ ‫بوو که ڕۆژێک ببم به بهرپرسی بهشیک له کارگهکه‪.‬سهرهڕای ئهوهی که‬ ‫جارجاریش به هۆی ناکۆکی بیر و ڕاوه له نێوان من و بهرپرسهکه دا کێشه‬ ‫پهیدا دهبوو ‪ ،‬من هۆگری و دڵخۆشیم به بهرپرسهکهم ههر ههبوو و بڕواشم‬ ‫وابوو ڕۆژێکیش ههردێ که ئهویش ئهرک و وهزیفهی که ئاواتم بوو پێم‬ ‫بسپێرێ‪.‬بهاڵم به داخهوه شهوێک بهرپرسهکهمیان به مردوویی له هۆدهکهی‬ ‫دا دۆزیهوه و منیش دوایین کهس بووم که له الی بیندرابوو‪.‬کاتێک ههستم‬ ‫کرد که ڕهنگه تاوانی کوشتن بدرێته پال من ‪ ،‬بیرم له ههالتن کردهوه و به‬ ‫کردهوه بهڕێوهم برد‪.‬ڕهنگه ئهو کارهم زۆر کاریکی باش نهبووبێ‪.‬بهالم من‬ ‫دلنیا بووم که ئهگهر بگیرێم زیندانی دهکرێم و تهمهنم لهوێدا به سهر‬ ‫دهچوو‪.‬دوای ئهوهی که ههالتم ئیتر به تهواوی تاوانهکه به سهر مندا بڕا‪.‬‬ ‫دوای ئهوهی به شێوهی دووربهدوور (غیابی) دادگایی کرام ‪ ،‬بڕیاری زیندانی‬ ‫ههتا ههتاییم به سهر دا بڕا‪.‬بهالم لێیاندێر سوێندت بۆ دهخۆم که به هیچ‬ ‫جۆرێک دهستم به خوێنی ئهو کابرایه سور نهبووه‪ .‬له سهردهمی دادگایی‬ ‫کردنیشدا تهواوی سهروهت و پاشهکهوتی خۆم بۆ ئهو پارێزهره نارد که‬ ‫دادگا بۆ بهرگری له من دیاری کردبوو‪ .‬بهو مهبهسته که کارێ بکات بێ‬ ‫تاوانیم بسهلمێنێ‪ .‬بهالم به داخهوه نهگونجا‪ .‬ماوهی ده ساڵ له دهرهوه‬ ‫مامهوه‪ .‬به هۆی هۆگری و خویهک که به واڵتی خۆم ههمبوو دوای کۆتایی‬ ‫شهڕ گهڕامهوه واڵتم ‪.‬ناسنامهکهم گۆری و ئێستا به دوور له چاوی یاساو و‬ ‫قانوون خهریکی تێپهڕاندنی ژیانم و بهو هۆیهوه ناتوانم پیشهیهکی دیاری‬ ‫کراوم ههبێ‪ .‬ههتا ئهمڕۆ قانوون له گرتنم دا سهرکهوتوو نهبووه‪ .‬ئهگهر‬ ‫بێت وبمدۆزێتهوه دیسان زیندانیم دهکات‪.‬‬ ‫مۆرۆ دوای ئهو وتانهی بێ دهنگ بوو‪ .‬ڕهش داگیرسا‪.‬له چاوهکانی‬ ‫ڕووناکاییهکی له چهشنی ئهلماس یان باشتر بڵێم وهکوو دلۆپه فرمێسک که‬

‫‪44‬‬


‫توانای جوڵهی نهبوو دیار بوو‪.‬لهو دهمهدا دهستی هاوکاریم بهرهو الی درێژ‬ ‫کرد و وتم من ئێستا له ههموو کات زیاتر دۆستی تۆ و سهر له پێناوی تۆم‪.‬‬ ‫دیسان وتی‪ :‬لێیاندێر خۆشهویستی و دۆستایهتیت بسهلمینه و ئیتر مهیه‬ ‫سهردانم‪.‬‬ ‫هیچ والمێکم نهدایهوه‪ .‬بهاڵم له الی خۆم فکرێکم بۆ خولقا‪.‬ئهویش ئهوه بوو‬ ‫که مۆرۆ ڕۆژێک توانی دهستی من بگرێ و ڕزگارم بکات‪ ،‬ڕهنگه منیش بتوانم‬ ‫ڕۆژێک بۆ ئهو قازانجێکم له دهست بێت‪.‬‬ ‫ئیتر تا ئهو کاتهی که بڕوانامهی لیسانسی مافم وهرگرت بۆ سهردانی‬ ‫نهچوومهوه‪ .‬ئهوکاتیش له مۆرۆ زیاتر کهسی دیکه نهبوو له دلخۆشی له‬ ‫ڕادهبهدهری مندا بهشداری بکات و پیرۆزباییم پێ بلێ‪.‬‬ ‫کاتێک چوومه الی له قاوهخانهدا له پهنا مێزێک دانیشتبوو‪ .‬دهتگوت مهسته‪.‬‬ ‫چاوهکانی زهق کردبوون و ددانهکانی ده سیڕهوه دهبرن‪.‬که چاوی پێم کهوت‬ ‫وتی‪ :‬ئای لێیاندێر ئێستا بوویه پیاویکی تهواو‪ .‬وتم بهڵێ واایه مۆرۆ‪ .‬بهاڵم‬ ‫زۆرت پێ قهرزدارم‪ ،‬چۆنکوو ئێستا بوومه پارێزهر‪ .‬یهک پێ له سهر‬ ‫کورسیهکه ههستا و دهستێکی دۆستانهی له سهر شانم دا و له چاوهکانم ورد‬ ‫بۆوه‪ .‬دیسان به لهشێکی ماندوو کهوتهوه سهر کورسیهکه و ئافهرینی پی‬ ‫گوتم و خۆشحالی خۆی له گهیشتنم به ئاوات دهربری‪.‬‬ ‫له قسهکانی ڕا ماندویهتی له ڕادهبهدهر بهدی دهکرا‪.‬وهکوو ئهوهی بلێی به‬ ‫ساڵێک به ڕادهی چهندین ساڵ پیر بووبێ‪ .‬لێم پرسی ئهرێ باشه مۆرۆ تۆ‬ ‫کهسی ناسیاو و خزمی نزیکت ههیه؟ بێ ئهوهی سهر ههلبرێ وتی بهلێ‬ ‫ئهوکات کهسێکم ههبوو‪ ،‬بهالم ئێستا واوێدهچێ نهمابێ‪ .‬وتم‪ :‬ڕهنگه ئێستا‬

‫‪45‬‬


‫چاوهڕوانی تۆ بکهن و شایهد بتوانی ڕۆژێک بگهڕێیهوه ماڵهکهت‪ .‬وتی‬ ‫هیوایهکی خۆشه‪ ،‬بهاڵم پێم وایه قهت نایهته دی‪.‬‬ ‫له جێگای خۆم ههستام و پێم وت‪ :‬پێم وایه تا ماوهیهک ناتوانین یهکتر ببینین‪.‬‬ ‫بهاڵم بڕوات بێ که قهت چاکهی تۆ و قهرزی تۆ که له سهر شانمه له بیر‬ ‫ناکهم‪ .‬لهو کاته به دواوه ئهو فکره نهگۆڕه بهردهوام له مێسکم دا‬ ‫دهخوالیهوه‪ .‬من له الی پارێزهریکی زۆر به ناوبانگ و لێهاتوو کارم‬ ‫دهکرد‪.‬بڕواشم وابوو که ڕۆژیکیش دێ نۆره بگاته من و ناو و ناوبانگم باڵو‬ ‫بێتهوه‪.‬‬ ‫بهر لهوهی له گهڵ مامۆستاکهم دا قسه بکهم بڕیارم دا بۆ خۆم‬ ‫لێکۆلینهوهیهک له سهر پهروهندهی دادگاییهکهی مۆرۆ ئهنجام بدهم‪ .‬دوای‬ ‫ماوهیهکی زۆر لێکۆلینهوه بۆم دهرکهوت که بهرپرسی ئێستا کارگهی ئێسپێرا‪،‬‬ ‫شهریکێکی ههیه که ناوی( ئانز بێلبێری )یه‪.‬که ئهو شهریکه ههر ئهو‬ ‫پارێزهرهیه که ڕۆژیک له دادگادا پارێزهری مۆرۆ بووه‪ .‬تهواوی ئهو‬ ‫پهروهندانهی که لهو بارهوه نووسرابوون له ماڵهوه کۆم کردنهوه و پاشان‬ ‫لهو بارهیهوه له گهڵ مامۆستاکهم دا قسهم کرد‪.‬ئهویش زۆری سهرنج دایه و‬ ‫هانی دام و دلنیاشی کردمهوه که به هۆی ئهو کارهوه ناوبانگ دهردهکهم‪.‬‬ ‫دوای ساڵێک کار و لێکۆڵینهوهی بهردهوام ‪،‬له دادگادا پارێزهری مۆرۆم وه‬ ‫ئهستۆ گرت و به دهلیل و مهدرهکی زۆرهوه بهرپرسی کارگه و شهریکی‬ ‫ئهوم به تاوانبار ناسین و بۆ سهر مێزی تاوانبارانم ڕاکێشان‪.‬‬ ‫بهرێوه چوونی ئهو دادگایه له فهرانسه دا به شێوهیهکی بهرباڵو دهنگی دایهوه‬ ‫و سهرهنجام تاوانباری ڕاستهقینه ئاشکرا بوو‪ .‬ئهویش ئهو کهسه بوو که‬

‫‪46‬‬


‫سهروهت و دارایی بهڕێوه بهری کوژراوی کارگهی به میرات بۆ به جێ‬ ‫مابوو‪ .‬مۆرۆ ش هیچ چهشنه تاوانێک نهیگرتهوه‪.‬‬ ‫الپهڕهی ههموو ڕۆژنامهکان پڕ له باسی ڕهوتی ئهو دادگایه بوو‪ .‬کاتێ‬ ‫سهردانی 'مۆرۆ' م کرد‪ ،‬هێشتا لهو بارهوه هیچی نهزانیبوو‪ .‬چۆنکوو زۆربهی‬ ‫کاتهکان ههر له هاتو چۆ دا بوو‪ .‬ده گهڵ چاوی پێ کهوتم‪ ،‬خۆشیهکی له‬ ‫ڕادهبهدهر سهرتاپێی داگرت و دهستی خسته ناو دهستم و پێم وت‪:‬‬ ‫پیرۆزباییئم لێ بکه سهبارهت به دۆزرانهوهی بکوژێک ‪.‬بیستنی ئهو قسهیهی‬ ‫زۆر به الوه سهیر بوو‪ .‬بۆیه به سهرسوڕمانهوه تێم ڕاما‪ .‬لهو دهمه دا‬ ‫کهسێکی ناشوناس وه ژوور کهوت و سهرنجی مۆرۆ ی ڕاکێشا‪ .‬به شک و‬ ‫گومانهوه ده مۆرۆ ڕاما‪ .‬ئهویش تێی ڕامابۆوه ‪.‬لهو دهمه دا مۆرۆ لێی‬ ‫پرسیم‪ :‬ئهو کابرایه کێیه؟ بۆ وا تێم ڕاماوه؟ وتم نیازی ئهوهیه که له گهڵی دا‬ ‫بچی‪ .‬چاک له مهبهستهکهم نهگهیشت‪ .‬ههر بۆیه ڕهنگێکی هێناو برد و به‬ ‫تورهییهوه وتی‪ :‬ئاخری ئهتۆش کاری خۆت کرد و منت پێوه کرد؟ ههرچهند‬ ‫ههولم دا تێی بگهیهنم که ئهو کابرایه بۆ ئهوه نههاتووه دهست به سهری‬ ‫بکات‪ ،‬بهلکوو دهیهوێ شهڕهف و کهرامهتی له دهست چووی بۆ‬ ‫بگهڕێنێتهوه‪.‬کهچی ئهو ههر بڕوای پێ نهدهکردم‪ .‬منیش سهروتاری‬ ‫ڕۆژنامهکهم له بهر دهمی دانا و کاتێک چاوی پێ کهوت‪ ،‬ڕاست دڵۆپه‬ ‫فرمێسکێک له چاوهکانی تکایه خوار و کهوته سهر ئهو شوێنه که ناوهکهی له‬ ‫سهر نووسرابوو و وتی‪ :‬ئهی خوای گهوره‪ ،‬ئهو شتهی که ئێستا من دهیبینم‬ ‫ئایا ڕاسته؟ ههموو کهس بۆی دهرکهوتووه که من بێ تاوانم؟ ئایا دیسان‬ ‫وهکوو پێشوو دهتوانم که سۆرهت و ناوبانگم دهربکهومهوه و کهس به بینینم‬ ‫توشی ترس و دله خورپه نهبێ ؟‬ ‫لێیاندێر ‪ ،‬ئهوجار وهره دهستت ده نێو دهستم بنێ‪ .‬چۆنکوو تۆ تهنیا کهسێک‬ ‫بووی که پێت وابوو من بێ تاوانم و دهستم به خوێنی کهس سوور نهبووه‪.‬‬

‫‪47‬‬


‫تۆ قهت له حاستی من دا دودڵ نهبووی‪ .‬به ناڕهتی و ئاڵۆزکاویهوه پێم وت‪:‬‬ ‫مۆرۆ‪ ،‬پهله بکه و بهره و ماڵهکهت بگهڕێوه‪ ،‬چۆنکوو دڵنیام ئێستا ههر نهبێ‬ ‫کهسێک چاوهڕوانی تۆ دهکات‪.‬‬ ‫زۆر به وردی لێی دهڕوانیم‪.‬‬ ‫ههبێت ‪.‬بهالم هیچی نهوت و‬ ‫دوای ڕۆیشتنی له قاوهخانهی‬ ‫ئهوهی که مۆرۆ به بێ تاوانی‬ ‫خۆشی بکهم‪ ،‬بهاڵم کهیفێکی وام‬

‫وهکوو ئهوهی بڵێی نیازی درکاندنی شتێکی‬ ‫به دوای نێردراوی پۆلیس دا وهڕێ کهوت‪.‬‬ ‫ئهستێرهی تهاڵیی وهدهر کهوتم‪ .‬سهرهڕای‬ ‫دهرچوو بوو و دهبوو من ههست به کهیف‬ ‫نهبوو‪.‬‬

‫له دڵم دا ههستم به جۆره ناڕهحهتی و بێ هیواییهک دهکرد‪ .‬ئهمه له جێی‬ ‫خۆی‪ ،‬بهاڵم خۆ دهبوو ههر نهبێ سهبارهت بهوهی که له تهمهنی گهنجێتی و‬ ‫تازه پێ گهیشتووییم دا وا له ناکاو و له پڕ ناوبانگم دهردهکرد‪ ،‬دڵخۆش و‬ ‫شاد بامایه‪ .‬بهاڵم بۆچی وانهبووم‪.‬‬ ‫به ناڕهحهتیهوه بهرهو مال وهرێ کهوتم‪.‬که له بااڵخانهیهک دا له ناوسێ هۆده‬ ‫دا به ئاسودهیی دهژیام‪ .‬له مالدا دڵمم ئۆقرهی نهدهگرت که پێم وابوو به‬ ‫هۆی تاریکایی هۆدهکانه‪ .‬بۆیه چرایهم داگیرساند‪ .‬لهو دهمهدا چاوم به‬ ‫وێنهیهکی دهم به پێکهنینی دایکم کهوت که بهسهر دیوارهکهوه‬ ‫ههلواسرابوو‪.‬وهکوو ئهوه دهچوو پێکهنینهکهی له گهل جارانی پێشوو جیاواز‬ ‫بێت‪ .‬بیرم له مۆرۆ دهکردهوه‪.‬بیرم لهوه دهکردهوه که ڕهنگه ئێستا له کۆری‬ ‫بنهمالهکهی دانیشتبێ و زۆر کهیف خۆش بێ‪ .‬بهالم له مالی ئێمهدا هیچ‬ ‫باسێک له خۆشهویستی و ��ۆشهویستان نهبوو و چرای خۆشهویستی هێشتا‬ ‫دانهگیرسابوو‪.‬‬ ‫لهو دهمهدا بهرهو الی تهلهفۆنهکهچووم و گوشیهکهم ههلگرت و زهنگم بۆ‬

‫‪48‬‬


‫هانریت لێدا‪ .‬هانریت کچیکی زۆر نهجیب و هێدی و مهند بوو و له الی‬ ‫مامهکانی دهژیا‪ .‬بهاڵم ئهوان به داخهوه له گهڵی زۆر به خراپی دهجوالنهوه‪.‬‬ ‫هانریت له یهکێک له قاوهخانهکاندا له سهر سندوقی حیسابداری بوو‪.‬دایک و‬ ‫بابی نهبوو و مامهکانیشی زۆر به باسی ههڵس و کهوتیان له گهل نهدهکرد‪.‬‬ ‫ئهویس وهکوو گیانداری بهسته زمان وابوو و ههرجی پێیان گوتبا دهیکرد‪.‬‬ ‫سهرهڕای ئهوهی له بنهمالهکهی خۆی دا گیر و گرفتی ههبوو‪ ،‬منیس به‬ ‫خراپی له گهلی دهجواڵمهوه‪.‬چۆنکوو من ئهو ژنانهم خۆش دهویستن که‬ ‫دهولهمهند بوونایه‪ .‬بهالم ئهو جۆره ژنانهش زۆر له گهڵم یهک نهبوون و‬ ‫ڕوویان پێ نهدهدام ‪.‬هانریت خۆشی دهویستم و بهالم قهت داوای شتی لێ‬ ‫نهکردم و چاوهڕوانی هیچی لێم نهبوو‪.‬‬ ‫له سیمی تهلهفۆنهکهوه دهنگی ئاڵۆزکاوی هانریتم بیست که وتی‪ :‬لییاندێر چی‬ ‫بووه؟ وتم هانریت دوای کۆتایی کارهکانت دهبێ لهو کاتژمێرهدا سهردانم‬ ‫بکهیت‪ .‬وتی لێیاندێر ئاخر جوان نیه بێمه الی تۆ چۆنکوو ههم تۆ تهنیای و‬ ‫ههمیش من کچیکی گهنجم‪ .‬پێم وت‪ :‬به خۆرایی کێشه و بێشهم له گهل مهکه‬ ‫دێی یان نا؟ باش گوێم لێ بگره‪ ،‬ئهگهر ئهمشهو نهیهی ئیتر هیچ کات یهکتر‬ ‫نابینینهوه‪ .‬به بیستنی ئهو قسانهم هانریت وازی لهوو دهبێ و نابێیه هێنا و‬ ‫زۆر به لهسهرهخۆییهوه وتی‪ :‬لێیاندێر لهبهر ئهوهی لهو دونیایهدا جگه له تۆ‬ ‫کهسی دیکه شک نابهم و زۆر هیوام پێی و نامهوێ دڵت بڕهنجێنم‪ ،‬زۆر باشه‬ ‫دێمه الت‪.‬‬ ‫ئیتر گوشیهکهم دانا و تا کاتی هاتنی هانریت به الیهنی کهمهوه چل دهقیقه‬ ‫ماوه مابوو‪ .‬الی خۆم بیرم لهوه دهکردهوه که ئایا بۆچی وا به توڕهیی له‬ ‫گهل هانریت جواڵومهوه و بۆچی داوام لێ کردووه که تایبهتی دهبێ لهو‬ ‫شهوهدا سهردانم بکات؟ دهستم به نێو چاوانمهوه گرتبوو و ده فکران‬

‫‪49‬‬


‫ڕاچووبووم‪ .‬له پهنا پهنجهرهکهڕا ئهمڕوانی یه سهر شهقامهکه‪ .‬لهو دهمهدا‬ ‫زهنگی سهردهرگاکه لێی دا و بهرهو الی دهرگاکه چووم و کردمهوه‪ .‬بهالم به‬ ‫شێوهیهکی چاوهڕوان نهکراو ئهوهی که چاوم پێ کهوت و له بهر دهرگاکه‬ ‫وهستا بوو مۆرۆ بوو‪ .‬به سهرسوڕمانهوه هاوارم لێ کرد و وتم‪ :‬قهرار نهبوو‬ ‫بچیهوه الی کهسهکانت؟ بۆ مهگهر ئهوان له ماڵ نهبوون؟ خۆی به‬ ‫دهرگاکهوه مهڵۆس داو به زمان تێک ئااڵویهوه وتی‪ :‬بهڵێ ئهوان له مال‬ ‫نهبوون‪ ،‬بهالم خۆ تۆ دهزانی که خێزانم چهند له مێژه مردووه و پێشم وانی‬ ‫یه که کوڕهکهم دوای چهندین ساڵ دووری پێی خۆش بێ بچمهوه الی‪ .‬وتم‪:‬‬ ‫چۆن دهبێ وا بێ؟ باشه تۆ بۆ ده بێ ئاوا بیر بکهیهوه؟ که سهڕای بی تاوانیت‬ ‫کوڕهکهت دیسانیش نایههوێ بتبینێت؟ دیسان ئهگهریش تاوانبار بایهی‬ ‫کوڕهکهت نابێ به چاوێکی سووک لێت بڕوانێ ‪.‬درێژهم به قسهکانم دا و وتم‪:‬‬ ‫ئای چهندهم پێ خۆش بوو له جێگای کوڕهکهت بامایه‪ .‬خۆزگه بتزانیبایه که‬ ‫ژیانی من چهنده بێ ماناو ناوهڕۆکه‪ .‬سهرهڕای ئهوهی که کهسێکی به ناوبانگم‬ ‫بهالم کهس خۆشی ناوێم ‪ ،‬جا ئهوه چ مانا و مهفهومێکی ههیه‪ ،‬به ناوبانگ بم‬ ‫بهالم کهس خۆش نهوێم!‬ ‫مۆرۆ به بیستنی ئهو قسهیهم چاوهکانی پڕ بوون له فرمێسک ‪.‬دهستی‬ ‫لهرزۆکی خسته سهرشانم و وتی لێیاندێر‪ ،‬بۆ یهکهم جار که چاوم پێت کهوت‬ ‫وهکوو کوڕهکهم کهوتیه بهر دڵم و خۆشم ویستی ‪.‬پاشان غوربهتی نیشتهوه و‬ ‫وتی‪ :‬لێیاندێر‪ ،‬ئهمن هاتوومه ماڵی تۆ ‪ ،‬تۆی که کوڕی ڕاستهقینهی منی!‬ ‫نهمدهزانی چیم دهدیت و چیم دهبیست‪ .‬ههر ئهوهنده که ڕووناکاییهک ناخی‬ ‫دڵمی ڕووناک کردهوه و وتم‪ :‬ئهتۆ ‪ ...‬یانی تۆ؟ وتی‪ :‬بهڵێ لێیاندێر‪ ،‬من‬ ‫باوکی تۆم‪ ،‬ئهدی چۆنه تا ئێستا قهت ئهو گوومانهت نهکردووه ؟‬ ‫لهو قسانهدا بوو که یهکترمان تووند له ئامێز گرت و وتی‪ :‬نازانی له کهنگێوه‬

‫‪50‬‬


‫ئاواتم ئهوه بوو که جارێک ئاوا به گهرم و گوڕی له ئامێزت بگرم و تووند به‬ ‫خۆمهوه ڕاتگووشم؟‬ ‫مۆرۆ کاتی خۆی له گهل دایکم تێکهاڵوی و دۆستایهتیان ههبوو و قهول و‬ ‫قهراری پێک هێنانی ژیانی هاوسهرێتیان به یهکتر دابوو‪ .‬ههروهها‬ ‫ڕۆژهکهشیان دیاری کردبوو‪.‬کهچی تاوانی کوشتنی درایه پاڵ و بهرهو‬ ‫دهروهی والت ڕای کرد‪.‬‬ ‫هیچ کات له سهر وهزعی خۆی ههواڵی بۆ دایکم نهدهنارد‪ .‬چۆنکوو دهیویست‬ ‫تا دایکم جوانه و تهمهنی له خوارێیه‪ ،‬له گهڵ کهسێکی دیکه دا ژیانی هابهش‬ ‫دامهزرێنێتهوه‪.‬کاتێ گهرایهوه واڵتهکهت خهبهری زانی که تهنیا چهند مانگ‬ ‫دوای ڕۆیشتنی‪ ،‬هاوسهرهکهی کوڕێکی بووه‪ .‬بهردهوام له دوورهوه ژیانی‬ ‫ئێمهی له ژێر چاوهدێری دابوو‪ .‬ئهو دهیگوت به ئاواتهوه بووم جارێکی دیکه‬ ‫به خۆشحاڵی دایکت ببینمهوه‪ .‬بهالم کۆچی کرد و ئاواتهکهم نههاته دی‪.‬‬ ‫ههروهها دهیگوت ئهو کهسهی که له سالۆنی زانستگا چاوت پێی کهوت ئهوه‬ ‫من بووم که له بهر تۆ هاتبووم‪ .‬بێ ئهوهی که تۆ ههست پێ بکهی بهردهوام‬ ‫له ژێر چاوهدێریم دابووی و دهمویست بتپارێزم و ئاگام لێت بێ‪ .‬ئا کوڕم‪،‬‬ ‫ئێستا من به باوکی خۆت قهبول دهکهی؟‬ ‫ئێستا دهمزانی داخۆ دایکم ئهوکات بۆجی ئاواتی ئهوه بوو ببم به پارێزهر و‬ ‫لهو پێناوهدا ئاوا ههولی دهدا و زهحمهتی دهکێشا و فرمێسکی دهڕشت ‪.‬بهاڵم‬ ‫زۆر حهیف‪ ،‬ئهو مرد و ئاکامی زهحمهت و کوێرهوهری خۆی نهدیت‪.‬‬ ‫لهو دهمهدا که له ناخی بیرهوهریه شیرینهکانی ڕابردوو ڕاچووبووم‪ ،‬زهنگی‬ ‫دهرگاکه لێ دراو منیش چووم کردمهوه‪.‬که ڕوانیم هانریت له قاپی دهرگاکه‬ ‫دهرکهوت پهردهم به سهر ڕق و قینی دلم دا کێشا و ههمووم له یاد بردهوه‬

‫‪51‬‬


‫‪.‬ههستم دهکرد که دایکم و هانریت بونهوهرێکن له ڕادهی پهرهستن دا ‪.‬دایکم‬ ‫ئهو ژنهی که منی دهپهرهست و تهواوی وجوودی پڕ له زهحمهت و‬ ‫ئهمهگناسی له حاستی من دا بوو‪ ،‬پێم وابوو که ههر ئهویش هانریتی بهرهو‬ ‫الم ناردووه که ئاگاداریم لێ بکات‪ .‬هانریت دهستی خسته ناو دهستمهوه و‬ ‫تووند به خۆیهوه ڕاگووشیم‪ .‬وهکوو ئهو چۆلهکهی که له سهرمان و بۆ‬ ‫ئهوهی گیانی له دهست نهدات‪ ،‬پهنا دهباته به میچی سۆبهی داگیرساویش‪.‬‬ ‫پاشان وتی‪ :‬لێیاندێر ئێستا که هاتووم بۆ الت هیچ ناترسم‪ ،‬چۆنکوو دهزانم هیچ‬ ‫نیازی خراپت له گهل من نیه‪.‬‬ ‫فرمێسکی کامهرانیم دڵۆپ دڵۆپ به سهر گۆنادا دههاته خوار و هیچ وهسهر‬ ‫خۆم نهدهینا‪ .‬لهو دهمهدا وتم‪ :‬هانریت بۆیه بانگ هێشتم کردووی بۆ ئهوهی‬ ‫وهکوو هاوسهری دواڕۆژم به باوکمت بناسێنم‪.‬‬ ‫به بیستنی ئهو قسهیه‪ ،‬وهکوو چۆن بریسکهیهکی ئاسمانی لێدهدا و‬ ‫ئهدرهوشێتهوه‪ ،‬ڕووخساری هانریتیش ئاوا ڕوون بۆوه و گهشایهوه‪ .‬کاتێ‬ ‫باوکم چاوی پێی کهوت وتی‪ :‬جگه لهو کچه تا ئێستا کهسی دیکهم نهدیوه‬ ‫شانازی ئهوهی پێ بڕا بێ ئاکار و کردهوهکانی له وێنهی ئاکار و کردهوهی‬ ‫دایکی تۆ بن‪.‬‬ ‫لهو دهمهدا که سهرم ههڵێنا‪ ،‬وێنهی دایکم ههروا به سهر دیوارهکهوه پێ‬ ‫دهکهنی‪.‬‬

‫‪52‬‬


‫قۆڵبڕینێکی گەورە لە فەڕانسەدا‬ ‫وەرگێڕانی لە فارسی‪ :‬شاخەوان عەزیزی‬ ‫سەرچاوە‪ :‬دنیای سخن ‪ /‬ژمارە ‪1‬‬

‫لە یەکێک لە رۆژەکانی بەهاری ساڵی ‪ 0121‬ی زایینی دا ‪ ' ،‬ئاندرە پۆئاسۆن'‬ ‫لە بەردەم میوانخانەی 'کریلۆن' ی پاریس ‪ ،‬لە تاکسی دابەزی‪ .‬ئاندرە لە ناخی‬ ‫دەروونی دا لە خۆوە هەستی بە دڵە ڕاوکەیەکی مەترسیدار دەکرد‪ .‬ئەو باش‬ ‫دەیزانی کە بازرگانێکی سەرکەوتووی ئاسنە واڵەیە و هەتا ئەمڕۆ زۆر مامەڵە‬ ‫و سەودای گەورەی لەو چەشنەی کردووە‪ .‬بەاڵم ئەمجارەیان زۆر دەترسا‪.‬‬ ‫چۆنکوو بۆ یەکەمین جار بوو کە لە گەڵ یەکێک لە بەرپرسە گرینگەکانی واڵت‬ ‫بەرەو ڕوو دەبۆوە‪ .‬بە پێی ئەو داوەتنامەی کە بۆیان نارد بوو‪ ،‬دەبوایە لە‬ ‫کاتژمێر دە و نیوی سەر لە بەیانی چووبایە دیوی کۆنفرانس لە ناو هوتێلی '‬ ‫کریلۆن ' دا ‪.‬ئەو زۆر بەر لە کاتی دیاری کراو گەیشتبۆ هوتێل‪ .‬ئارامی لێ‬ ‫هەڵگیرابوو و توورە دەهاتە بەرچاو‪ .‬ئەم جۆرە شوێنە تایبەتی و ڕازاوانە بێ‬ ‫ئەوەی بیهەوێ دەیانخستە ناڕەحەتی و ئازاریان دەدا‪ .‬ئەو مەسەلە خۆی لە‬ ‫خۆی دا سەیر دەینواند‪ .‬بەرەو پرسگەی زانیاری لێ وەرگرتنی هوتێل چوو بۆ‬ ‫ئەوەی لە سەر دیوی کۆنفرانسەکە پرسیار بکات‪ .‬لە بەر دەم دەرگاکە‬ ‫گەنجێک کە جل و بەرگێکی ڕێک و پێکی لەبەر دابوو و ڕواڵەتێکی جوانی پێ‬ ‫بەخشیبوو‪ ،‬بەرەو پیلی هات و وتی‪ " :‬ئاغای پۆئاسۆن زۆر بە خێر بێن‪.‬‬ ‫پێشەکی سەبارەت بە قبوڵ کردنی داوەتی ئێمە زۆر سپاستان دەکەیین‪ .‬پاش‬ ‫یەک دو دەقیقەی تر نوێنەری وەزیریش تەشریف دێنن "‪.‬‬

‫‪53‬‬


‫جگە لە گەنجەکە چوار کەسی دیکەش لە دیوەکە دا بوون کە پۆئاسۆن دو‬ ‫کەس لە وانی دەناسی ‪ .‬یەکیان ناوی ' پلەوەن ' و ئەوی دیکەیان ' ژیرۆس '‬ ‫بوو کە لە دەوروبەری جادەی وێرسای خەریکی کاری بازرگانی بوو ‪ .‬دوای‬ ‫ماوەیەک دەرگا کرایەوە و پیاوێکی بااڵ بەرز کە تەمەنی لە دەوروبەری سی و‬ ‫چەند ساڵی دیار بوو‪ ،‬بە ڕواڵەتێکی تەواو ڕێک و پێک وەژوور کەوت‪.‬‬ ‫سکرتێرەکەی کە پیاوێکی گەنج بوو وتی ‪ " :‬دەی بەرێزان تکایە دانیشن‪.‬‬ ‫جەنابی جێگری وەزیز دەیەوێ قسەتان بۆ بکات"‪.‬‬

‫کاتێک هەموو الیەک لە شوێنی خۆیان دانیشتن‪ ،‬پیاوە کەڵە گەتەکە جانتاکەی‬ ‫کردەوە و چەندین سەنەد و بەڵگەی دەرهێنا و پاشان وتی‪" :‬بەڕێزان‪ ،‬ئێوە‬ ‫پێشتر لە گەڵ سکرتێرەکەم ئاشنا بوو ون‪ .‬من جێگری وەزارەتی پۆستە و‬ ‫گەیاندنم و بەڕێوەبەری دامەزراوە گشتیەکانم ‪.‬پێم خۆشە سەبارەت بە‬ ‫بەشدار بوونتان لەم کۆبوونەوە گرینگەدا بەخێر هاتنتان بکەم ‪ .‬دەبێ لێرەدا‬ ‫ئەوە بڵێم کە ئەم کۆبوونەوە بە تەواوی کۆبوونەوەیەکی نهێنی یە"‪.‬‬ ‫جگە لە سکرتێرەکەی ‪ ،‬ئەوانی دیکە زۆر بە سەرسوڕمانەوە گوێیان بۆ‬ ‫وتەکانی جێگری وەزیز شل کردبوو‪ .‬ئاغای جێگر دوای ئەوەی کە ماوەیەک‬ ‫ڕاوەستا ‪ ،‬دووبارە درێژەی پێدا‪ " :‬چاوەڕوانیم ئەوەیە کە هەرچی لێرە باسی‬ ‫دەکەم دەبێ بە تەواوی بە شتێکی نهێنی وەری بگرن‪ .‬چۆنکوو ئەوەی‬ ‫دەمەوێ لە گەڵتان لە سەری بدوێم لە ڕادەی نەتەوەیی دا گرینگیەکی‬ ‫بەرچاوی هەیە‪ .‬بە ڕادەیەک گرینگە کە ئێمە تەنیا بانگهێشتی ئەو‬ ‫ب ازرگانانەمان بۆ ئەو ڕاز و نهێنی یە گەورەیەی وەزارەت کردووە کە لە‬ ‫پاریس دا بە تەواوی جێگای متمانەن و وردبین و ئەرک ناسن "‪.‬‬ ‫‪54‬‬


‫ئەمجارە جگەرەیەکی داگیرساند و پاشان درێژەی پێدا‪ " :‬پێم وایە ئێوە‬ ‫ڕۆژنامەکانتان خوێندۆتەوە‪ .‬دەبێ ئەوەتان پێ ڕابگەیەنم کە بورجی ئیفل‬ ‫یەکێک لە سەرنج ڕاکێش ترین شوێنەکانی شارەکەمان ‪ ،‬بە تە��اوی پێویستی‬ ‫بە نۆژەن کردنەوە هەیە‪ .‬ئەمە هەنگاوێکی گرینگە‪ .‬ئەگەر بمانەوێ هەر‬ ‫هەمووی نۆژەن بکەینەوە‪ ،‬تەواوی خەرجی ئەو هەنگاوە خۆی لە سەدان‬ ‫هەزار فرانک دەدات‪ .‬دەبێ پێ لەو ڕاستی یە بنێم کە نە دەولەت توانای دانی‬ ‫ئەو پارەی هەیە و نە هیچ یەک لە ئێوەش کە لێرە ئامادەن‪ .‬بە ڕاشکاوی‬ ‫دەڵێم کە دەوڵەتی فەرانسە توانای دانی خەرجی نۆژەن کردنەوەی ئیفل ی‬ ‫نی یە"‪.‬‬

‫ورتە ورتێک کە نیشانەی سەرسوڕماوی بوو کەوتە نێو بەشدار بووان‪ .‬جێگری‬ ‫وەزیر دوای ماوەیەک بێ دەنگی وتی‪ " :‬بۆیە ئێوەمان بۆ ئێرە بانگ هێشتن‬ ‫کردووە بۆ ئەوەی ئەو مەسەلەتان لە گەڵ باس بکەیین کە ئێمە نیازی‬ ‫ئەوەمان هەیە بورجی ئیفل بخەینە مەزاتەوە‪ .‬داوام لە ئێوەیە کە جارێ کەس‬ ‫لەم مەسەلە تێ مەگەیەنن‪ .‬چۆنکوو ئێستا باش نی یە باسەکە بکەوێتە سەر‬ ‫الپەڕەی ڕۆژنامەکان"‪.‬‬

‫دوای بیستنی ئەم قسانە بێ دەنگیەکی تەواو هۆڵی کۆبوونەوەکەی داگرت‪.‬‬ ‫بێ دەنگیەکە بە ڕادەیەک بوو کە وەکوو بڵێی تەواوی سەیارەکانی دەرەوەی‬ ‫بیناکەش لە جم و جۆڵ وەستاون ‪ .‬هەموو بەشدار بووان بە بیستنی ئەم‬ ‫هەواڵە کە جێگای بڕوا پێ کردنیان نەبوو ‪ ،‬بە تەواوی سەریان سوڕمابوو‪.‬‬ ‫بەاڵم هەر لەو دەمەدا ' پۆئاسۆن ' لە ئاکامی وتەکانی جێگری وەزیر دا وتی ‪:‬‬ ‫‪55‬‬


‫" زیاتر لە حەوت هەزار تۆن ئاسنی تەواو"‪ .‬پاشان پرسیاری کرد‪ " :‬مەبەستان‬ ‫ئەوەیە کە ئێمە توانای کڕینی ئەو هەموو ئاسنەواڵەمان هەیە؟ "‬ ‫جێگری وەزیز بێ ئەوەی ڕاستەوخۆ واڵمی پۆئاسۆن بداتەوە ‪ ،‬وتی‪ ":‬بورجی‬ ‫ئیفل دەخرێتە مەزاتەوە‪ .‬واڵتی من لە ژێر ئەم هەل و مەرجە ناپیرۆز و بێ‬ ‫بەرەکەتە دا وا هەست دەکات کە ئەمە کارێکە دەبێ بەڕێوە بچێت‪ .‬بەرێزان‬ ‫بڕوا بکەن کە وا لە خۆوە و بێ لێکدانەوە ئەم هەنگاوەمان هەڵنەگرتووە‪.‬‬ ‫بەڵکوو دوای هەڵسەنگاندنی تەواوی الیەنەکان بەم ئاکامە گەیشتووین‪" .‬‬ ‫' پلەوەن ' کە تا ئەو دەمە متەقی لێوە نەهاتبوو ‪ ،‬وتی‪ " :‬ئەگەر ئێوە توانای‬ ‫دانی خەرجی ئەو نۆژەن کردنەوەتان نەبێ بێ شک هیچ کەس لە ئێمەش‬ ‫توانای ئەم کڕینەی نابێ‪.‬‬

‫جێگری وەزیر وتی ‪ " :‬بێ گوومان ئێوەش ئەمە دەسەلمێنن کە هەلوەشاندن‬ ‫ساناتر و کەم خەرج ترە لە نۆژەن کردنەوە‪ .‬ئێوە دلنیا بن کە سەبارەت بە‬ ‫نرخی ئاسن‪ ،‬دەوڵەت الیەنی ئێوە دەگرێ‪ .‬هەمووی ئێوە لە بازرگانە بە‬ ‫ناوبانگەکانی شاری پاریسن‪ .‬ئەگەر ئێوە سبەی پێشنیارەکانی خۆتان بخەنە ناو‬ ‫پاکەتێکی سەربەستراوە و بۆ منی ڕەوانە بکەن‪ ،‬هاوکارانم زۆر بە وردی‬ ‫دەیانخوێننەوە و هەرکەسێک لە ئێوە بەرزترین نرخی دیاری کردبێ‪ ،‬لەم‬ ‫مەزاتەدا سەردەکەوێ‪ ".‬پاشان سەیرێکی سکرتێرەکەی کرد و لێی پرسی‪" :‬‬ ‫ئایا شتێک ماوە کە باسم نەکردبێ ؟"‬

‫سکرتێرەکەی لە واڵم دا وتی‪ " :‬قوربان تەنیا خاڵێکتان لە بیر چوو باسی بکەن ‪.‬‬ ‫ئەو بەڕێزانە نازانن نامەکانیان بۆ کام نیشانە بنێرن‪" .‬‬ ‫‪56‬‬


‫' پلەوەن ' وتی‪ " :‬پێم وایە دەبێ نامەکان بنێرینە وەزارەتی پۆستە و گەیاندن"‪.‬‬ ‫جێگری وەزیر وتی ‪ " :‬ئێ ‪ ...‬نا ‪ ،‬پێم خۆش بوو کە باسی ئەم مەسەلەتان‬ ‫کرد‪.‬هەروەکوو پێشتریش ڕامگەیاند ئەم مەسەلە بە تەواوی نهێنی یە‪ .‬یانی بە‬ ‫ڕادەیەک کە تەنانەت نابێ کەس لە مووچە خۆرانی دائیرەکەم لەم بارەیەوە‬ ‫شتێک بزانن‪ .‬ئێمە ئەم هوتێلەمان وەکوو ناوەندی جێبەجێ کردنی ئەم‬ ‫ڕێکەوتنە دیاری کردووە‪ .‬ئێوە دەبێ نامەکانتان بنێرنە ئەم ئادرەسە"‪ .‬پاشان‬ ‫بەردەوام بوو و وتی ‪ " :‬پێم وایە ئێستا هیچ خراپ نی یە بە یەکەوە سەرێک لە‬ ‫بورجی ئیفل بدەیین‪ .‬بێگوومان ئێوە پێستر ئەو بوورجەتان بینیوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەمجارە وەکوو کڕیارێک سەیری بکەن‪".‬‬

‫ئاندرە پۆئاسۆن دوای ئەوەی گەڕایەوە دائیرەکەی‪ ،‬دەستی بە لێکدانەوە‬ ‫کرد‪ .‬چۆنکوو بڕیاری دابوو کە بوورجی ئیفل بکڕێ‪ .‬یەکەم هەنگاوی لەم‬ ‫بارەوە لێکدانەوەی الیەنەکانی ئەم مەزات کردنە و دابین کردنی پارەی‬ ‫پێویست بۆ کڕینی تێکڕای ئاسنە واڵەکە بوو‪ .‬ئەوەی هەیبوو هەلی سەنگاند‪.‬‬ ‫بەاڵم بەو ڕادەیە ‪ ،‬نەیدەتوانی لە مەزاتەکەدا سەرکەوتوو بێت‪ .‬سەرەڕای‬ ‫ئەوەش بێ هیوا نەبوو‪ .‬چۆنکوو دەیتوانی بە فرۆشتنی هەموو کەل و‬ ‫پەلەکانی‪ ،‬تەنانەت بە بارمتە کردنی شوێنی ئیشەکەی‪ ،‬ئەم پارە دابین بکات‪.‬‬ ‫هەوڵی دا تەواوی ئەو خااڵنەی کە پێی وابوو ئەوانی دیکە پێشنیاری بکەن‪،‬‬ ‫هەڵبسەنگێنێ‪ .‬پاشان بە سەرنج دان بە تەواوی لێکدانەوەکان‪ ،‬ژمارەی پێشنیار‬ ‫کراوی خۆی لە نامەکەدا بنووسێ‪.‬‬

‫‪57‬‬


‫سەرکەوتن لە مامەڵە کردنێکی ئەوتۆدا‪ ،‬ناو و ناوبانگی بۆ ئەو بە دواوە بوو‪.‬‬ ‫ڕۆژنامەکانی پاریس بە مانشێتی گەورە دەیاننووسی کە ئاندرە پۆئاسۆن‬ ‫بورجی ئیفلی کڕی‪.‬‬

‫پۆئاسۆن نامەکەی نووسی‪ .‬سەبارەت بەم سەنەدە گرینگ و نهێنی یە تەنانەت‬ ‫نەیدەتوانی بڕوا بە سکرتێرەکەشی بکات‪ .‬هەر بۆیە تاکسی یەکی بە کرێ‬ ‫گرت و بە دەستی خۆی نامەکەی بردە هوتێلی ' کریلۆن '‪.‬‬

‫پۆئاسۆن ئەو شەوە خەو لە چاوەکانی نەدەکەوت‪ .‬ئایا بە ڕاستی کارێکی‬ ‫بەجێی کردبوو؟ چی لەو هەموو ئاسنە واڵە دەکرد ؟ ئەگەر بازاری فرۆشی‬ ‫بۆ نەدۆزرابایەوە و یان ئەگەر خەلکی فەرانسە بە هۆی ئۆگریان بە بورجی‬ ‫ئیفل حازر نەبان ئاسنە واڵەکە بکڕن‪ ،‬ئەو کاتە بە تەواوی تێک دەشکا و بێ‬ ‫چارە و دەستە وەستان دەمایەوە‪.‬‬

‫بە هەر ناڕەحەتیەک کە بوو ئەو شەوەی بە سەر برد‪ .‬لە دەوروو بەری‬ ‫کاتژمێر سێی دووانیوەڕۆ دا بوو کە سکرتێری پۆئاسۆن هاتە ژوورەکەی و‬ ‫وتی ‪ " :‬نەفەرێک لە وەزارەتی پۆستە و گەیاندن بۆ چاوپێ کەوتنی جەنابتان‬ ‫تەشریفی هێناوە"‪.‬‬

‫پۆئاسۆن هەر زوو بڕیاری دا کە بۆ ژوورەکەی ڕێنوێنی بکەن ‪ .‬نەفەرەکە‬ ‫‪58‬‬


‫سکرتێری جێگری وەزیر بوو کە وتی‪ " :‬پۆئاسۆن پیرۆزباییتان پێ دەڵیم‪ .‬ئێوە‬ ‫لە مەزاتەکەدا سەرکەوتن‪ .‬دوای بەڕێوە بردنی هەندێ ڕێ و ڕەسم بورجی‬ ‫ئیفل دەبێتە موڵکی ئێوە"‪.‬‬

‫پۆئاسۆن بە دڵە خورپەوە وتی‪ " :‬بە بیستنی ئەم هەواڵە زۆر دڵخۆشم ‪ .‬بەاڵم‬ ‫بۆچی ن امەکانی تایبەت بە مەزات کردنەکە لە جیاتی ئەوەی بنێردرێنە‬ ‫وەزارەتخانە ‪ ،‬ناردمانن بۆ هوتێلی ' کریلۆن ' ؟ پێویستە هەندێ بڕوا و‬ ‫خۆشبینیم هەبێ بۆ ئەوەی قسەکەتان بە ڕاست بزانم"‪.‬‬

‫سکرتێرەکە زۆر بە لەسەرەخۆیی واڵمی دایەوە‪ " :‬دڵنیاتان دەکەمەوە کە‬ ‫هەموو شتێک وەکوو ڕۆژی ڕووناک دیارە‪ .‬لە بەرابەر دا دەبی من پرسیاری‬ ‫ئەوەتان لێ بکەم کە ئێوە چۆن پارەکە دەدەن ؟ "‬

‫پۆئاسۆن بە ئاڵۆزکاوی واڵمی دایەوە‪ ":‬لەم بارەوە هیچ گرفتێک لە گۆڕێ دا‬ ‫نی یە‪ .‬لە ماوەی حەوتوویەک دا پارەکەتان دەدرێتێ " ‪.‬‬

‫سەرەڕای ئەوەش ماوەیەک دوای ڕۆیشتنی سکرتێرەکە‪ ،‬پۆئاسۆن هەستی بە‬ ‫هەندێ ناڕەحەتی دەکرد‪ .‬پێی وابوو سەرەڕای ئەوە کە هەموو شتێک زیاتر‬ ‫لە ڕادەی خۆی ئاسانە‪ ،‬بەاڵم شوێنێکی ئەم بگرە و بەردە‪ ،‬گرفتی تێدایە‪ .‬دو‬ ‫سێ کاتژمێر دواتر زەنگی تەلەفۆنەکە لێیدا‪ .‬دیسانیش سکرتێرەکە بوو‪ .‬وتی‪" :‬‬ ‫خاڵێکی وردی دیکەش هەیە کە جێگری وەزیر دەیەوێ لە گەڵت باس بکات‪.‬‬ ‫‪59‬‬


‫ئەویش ئەوەیە کە بەر لە ئیمزا کردنی بەلگەی خاوەندارێتی بورجی ئیفل‪،‬‬ ‫مەسەلەیەک هەیە کە دەبێ لە گەڵ ئێوە باس بکرێ‪ .‬دەکرێ هەر ئێستا بۆ‬ ‫هوتێل ' کریلۆن ' تەشریف بێنن ؟ "‬

‫ئەم جارە شوێنی وتو وێژ کردنەکە لە ناو جێگایەکی لە بار و تایبەتی گران‬ ‫قیمەت هەڵکەوتوو لە نهۆمی دووهەمی هوتێلەکە‪ ،‬دیاری کرابوو‪ .‬لە کاتێکدا‬ ‫جێگری وەزی ڕەنگ و ڕووی ئاسایی نەبوو‪ ،‬بە الی درێژایی هۆدەکەدا‬ ‫پیاسەی دەکرد‪ .‬پۆئاسۆن بە دیتنی ئەم دیمەنە ناڕەحەت بوو‪ .‬ئایا گرفتێک‬ ‫پێش هاتبوو ؟‬

‫جێگری وەزیر دەستی بە قسە کردن کرد‪ " :‬جەنابی پۆئاسۆن زۆر دڵخۆشم‬ ‫بەوەی کە پێشنیارە گرینگەکەتان وەرگیرا‪ .‬دەبێ ئەو دلنیاییەتان پێ بدەم کە‬ ‫دوای ئەوەی پارەکەتان ئامادە کرد‪ ،‬ئێوە دەبنە خاوەنی بورجەکە‪ .‬بەاڵم‬ ‫شتێکی دیکە هەیە کە ئێوە بە بیرتان دا نەهاتووە"‪.‬‬

‫ئینجا جگەرەیەکی داگیرساند و پاشان درێژکەی پێدا‪ " :‬من کارمەندێکم ‪ .‬پێم‬ ‫وایە ئەو ڕۆژە کە سەرت لە بورجەکە هەڵێنا پێم وتی کە داهاتێکی ئەوتۆم نی‬ ‫یە ‪ .‬ئێمە دەبێ سەبارەت بە ئیشەکەمان جل و بەرگی جوان بپۆشین ‪ .‬ڕەنگ و‬ ‫ڕووخسارمان بڕازێنینەوە‪ .‬بۆ ئەوەی خاوەن کارەکان بکەونە ژێر کاریگەری‪.‬‬ ‫بەاڵم هەمووی ئەوانە پارەی پێویستە‪ .‬بەم هۆیە ئێمە لە حاست خزمەتەکەمان‬ ‫وەفادار بە ڕێ و ڕەسمێکی سەرەتایین‪ .‬کاتێک مامەڵەیەکی بازرگانی بەڕێوە‬

‫‪60‬‬


‫دەچێ‪ ،‬دەبێ هەردووالی مامەلەکە قایل بن‪ .‬بەاڵم لەو نێوە دا ئەوەی کە‬ ‫هەوڵی داوە بۆ پێک هێنانی ئەو مامەڵەیە‪ ،‬دەبێ شتتێکی پێ ببرێ "‪.‬‬

‫کاتێک پۆئاسۆن ئەمەی بیست ‪ ،‬ئەمجار هەستی بە ئاسوودەیی کرد‪ .‬ئێستا‬ ‫پیاوەکە بە زمانێک دەدوا کە ئاشنای بوو‪ .‬ئەم کاربەدەستەی دەوڵەت‬ ‫چاوەڕوانی وەرگرتنی ' حەقی دەاڵڵی ' بوو‪ ،‬کە ئەمەیان ڕاستی و درووستی‬ ‫مەسەلەی مامەڵەی بورجی ئیفلی دەردەخست‪.‬‬

‫پۆئاسۆن لە واڵمی ئەودا وتی‪ " :‬بە تەواوی لە مەبەستەکەتان گەیشتم"‪.‬‬ ‫بە هۆی خۆش باوەڕیەوە ڕادەیەکی زۆر پارەی درشتی هەڵگرتبوو‪ .‬چەپکێکی‬ ‫ئەستوور لە پارەکەی لە گیرفان دەرهێنا و بەرەو الی جەنابی جێگر ڕایداشت‬ ‫و وتی‪ " :‬قوبان ‪ ،‬دەمەوێ داواتان لێ بکەم کە ئەم دیاری یە بچووکەم لێ‬ ‫قەبوڵ بفەرموون"‪.‬‬

‫ئەویش لە واڵمدا وتی‪ " :‬دۆستی بەڕێز نازانم بە چ زمانێک سپاستان بکەم"‪.‬‬ ‫چەند ڕۆژ دواتر پۆئاسۆن چەکێکی بانکی فەرانسەوی لە گەڵ خۆیدا بردە‬ ‫هوتێلی کریلۆن و لە شوێنە تایبەتیەکەی دانیشتنی جێگر لە ناو هوتێلەکەدا‪،‬‬ ‫چەکە بانکی یەکەی دایە دەست‪ .‬پاشان ئەویش بەڵگەیەکی دا بە پۆئاسۆن‪ .‬کە‬ ‫بە پێی ئەو بەڵگەیە ‪ ،‬ئەو بە خاوەنی بێ هاوتای بورجی ئیفل دادەندرا ‪.‬‬ ‫پۆئاسۆن بە وەرگرتنی بەڵگەکە‪ ،‬کە ژێرەوەی بە مۆرێکی گەورە ڕازێندرابۆوە‬ ‫‪ ،‬هەستی بە دڵخۆشی و ئاسوودەیی خەیاڵ دەکرد ‪ .‬پاشان پرسیاری کرد‪" :‬‬ ‫کەی دەتوانم کارەکەم دەست پێ بکەم و بورجەکە هەڵوەشێنم؟ "‬ ‫‪61‬‬


‫جێگری وەزیر واڵمی دایەوە‪ " :‬زۆری پێ ناچێ‪ .‬کاتێک یەک دو حەوتوو‬ ‫دەرفەتمان پێ بدەی بۆ ئەوەی بتوانین دوای هەڵسەنگاندن لێکۆڵینەوەی‬ ‫پێویست‪ ،‬ئەم م ەسەلەیە زۆر بە هێدی‪ ،‬بە ئاگاداری خەڵکی بگەیەنین‪ .‬لە گەڵ‬ ‫ئەوەی هەل و مەرجەکە گونجا‪ ،‬من یان سکرتێرەکەم پێوەندی تەلەفۆنیتان‬ ‫پێوە دەکەیین"‪.‬‬

‫مانگێک ڕابوورد کەچی هیچ چەشنە هەواڵێک لە تەلەفۆن کردن نەبوو‪.‬‬ ‫پۆئاسۆ�� خۆی سەردانی هوتێلی کرد و لە بارەی جێگری وەزیر پرسیاری‬ ‫کرد‪ .‬پێیان وت کە تاکوو ئێستا هیچ کەسێک بەم ناوە لەم هوتێلە نیشتەجێ‬ ‫نەبووە‪ .‬پۆئاسۆن بە هەندێ ناڕەحەتیەوە وتی‪ ":‬کاکە من خۆم لە دیوی‬ ‫کۆنفرانسی هوتێل سەردانم کردووە"‪.‬‬

‫بەڕێوە بەری هوتێلەکە دوای ئەوەی زانیاری لە سەر جێگر و سکرتێرەکەی‬ ‫لێ وەرگرت ‪ ،‬وتی‪ " :‬ئێوە ئیشتان بە ئاغای ' ویکتۆر لۆرستیک ' و گەنجە‬ ‫هاوڕێکەی ' کالینز ' ە‪ .‬ئەوان نزیکەی مانگێک بەر لە ئێستا هوتێلیان بەجێ‬ ‫هێشت"‪.‬‬ ‫پۆئاسۆن هەر ئەو دەمە پێوەندی بە بانکەوە کرد‪ .‬بۆ ئەوەی بەر بە چەکە‬ ‫بانکی یەکەی بگرێ بەاڵم پێیان وت کە سبەینێی ئەو ڕۆژە ‪ -‬واتا دوایین جار‬ ‫کە یەکتریان بینی ‪ -‬کەسێک هاتۆتە بانک و چەکەکەی ورد کردۆتەوە‪.‬‬ ‫تازە ئەو دەمە پۆئاسۆن تێ گەیی کە فریوێکی گەورەی خواردووە‪ .‬لە الیەکی‬ ‫تر نەیدەتوانی ئەم مەسەلە ئاشکرا بکات‪ .‬چونکوو ڕێز و متمانەی دەکەوتە‬

‫‪62‬‬


‫ژێر پرسیار و نەیدەویست ببێتە گاڵتەچی خەڵکی‪ .‬وای بە باش زانی کە تەنیا‬ ‫بێ دەنگ بمێنێتەوە‪.‬‬ ‫ئەو ڕۆژانە کە ئاندرە پۆئاسۆن هەستی بەو فێڵ و تەڵەکە گەورە کرد‪،‬‬ ‫'ویکتۆر لۆرستیک' و هاوڕێ ئەمریکاییەکەی لە یەکێک لە هوتێلە بە‬ ‫ناوبانگەکانی شاری وییەن ‪ ،‬خەریکی ڕابوواردن بوون‪ .‬هەر لەو هوتێلە دابوو‬ ‫کە جارێکی تر کەوتنەوە فکری فرۆشتنەوەی بورجی ئیفل‪ .‬ئەمجارەیان کڕیار‬ ‫بە پۆلیسی ڕاگەیاند و دوای ماوەیەک هەردوو قۆڵبڕەکە گیران‪.‬‬ ‫‪--------------------------------------------‬‬‫تێبینی ‪ :‬نە ناوی وەرگێری فارسی ئەم بابەتە و نە ناوی نووسەرە ئەسڵیەکەی‬ ‫لەم سەرچاوەی کە کەڵکی لێ وەرگیراوە ‪ ،‬نەنووسرابوو‪.‬‬

‫‪63‬‬


‫فرمێسک کۆتایی ئەم چیرۆکەیە‬ ‫نووسینی‪ :‬حمید بهاری‬ ‫وەرگێڕانی‪ :‬شاخەوان عەزیزی‬ ‫سەرچاوە ‪ :‬راه زندگی ‪ ،‬ژمارە ‪12‬‬

‫لە سەر قەرەوێڵەکەی گوێی لە دەنگی چۆراوگەی بارانە بوو کە زۆر سەیر و‬ ‫بە لێزمە دەباری‪ .‬دەتگوت ئەو شەوە سینگی ئاسمانیان شەقار کردووە و‬ ‫دڵیان بە چەقۆیەکی گەورە هەڵدریوە‪ .‬بۆیە ئاسمان دەیەوێ گریانە خوێناوی‬ ‫یەکەی بە سەر خەڵکی دا ببارێنێ‪ ،‬بۆ ئەوەی ئەوانیش بگریەنێ‪.‬‬

‫هەر بەو جۆرە کە بە سەر قەرەوێڵە کۆن و لە کار کەوتووەکەی دا ڕاکشابوو‪،‬‬ ‫چاوانی لە سەریەک دانا و چۆ دەبیری ئەو هەستەی کە دایگرتبوو ‪ .‬خۆیشی‬ ‫نەیدەزانی کە ئەم هەستە چۆنە لەم شەوە ساردەی پاییزەدا ‪ ،‬ئاوێزانی بووە‪.‬‬ ‫ئەو هەستەی کە پێشاندەری ئەوە بوو کە سااڵنێکی زۆرە لە جەرگەی‬ ‫مرۆڤەکان‪ ،‬ئەوانەی کامەران و ئەوانەی نەفامن‪ ،‬دابڕاوە و لە نێو ئەو ئاڵقانەی‬ ‫کە خۆی بە چواردەوری ژیانیدا کێشابوونی‪ ،‬هەر پەلەقاژەی بوو‪ .‬ڕەنگە‬ ‫مرۆڤ هەستێکی ئازار دەرانە بە حەوتوو و مانگ و تەنانەت بە سااڵنیش تاقی‬ ‫نەکاتەوە ‪ .‬کەچی هەر ئەوە هەستە لە ناکاو لە شێوەیەکی نامۆ و دوور لە‬ ‫چاوەڕوانی ئابڵۆقەی بدەن و لە ژێر تەوژمی بەهێزی خۆیدا ڕێکی بگووشێ و‬ ‫ئەویش لە ژێر ئەو تەوژمە وێک هێنەرەدا هەموو شتێکی بکەوێتەوە بیر‪.‬‬ ‫ئەو ڕۆژانەی کە وەکوو هەموو خەڵکی تر دەژیا‪ ،‬هەناسەی هەڵدەکێشا و ڕێی‬ ‫دەکرد‪ .‬بەاڵم ئێستا تەواوی ئەو ئاواتانە‪ ،‬تەواوی بیرەوەریەکان لەو دیوی‬ ‫‪64‬‬


‫پەردەی خەیااڵتی دا‪ ،‬دوور و بێ ڕەنگ دەهاتە بەرچاو‪ .‬وەکوو سێبەرێکی‬ ‫لەبەر چاو ون بوو و بێ گیان بە سەر دیواری شوشەیی زەمانەدا‪ ،‬وەکوو‬ ‫وێنەیەکی بێڕەنگ بەسەر ئاسمانی خوادا‪...‬‬

‫بۆ یەکەمین جار کە شەیتانی سپی ناسی کەی بوو؟ بە باشی نەیدەزانی ‪ .‬تەنیا‬ ‫ئەوەی لەبیر بوو کە لە کۆتایی شەوێکی گەرمی هاوین دابوو کە پێی نایە ناو‬ ‫تاریکایی و پەیمانی لە گەل شەیتان بەست و ئافرەتێک‪ ،‬ئاژاوەگێڕێک لە بەرگی‬ ‫هاوسەرێتی دا‪ ،‬بە شەیتانی سپی ئاشنا کرد‪ .‬بەڵێ ئەو ژنە تەڵەکە باز بوو‪،‬‬ ‫تەڵەکە بازێکی پیس و پۆخڵ‪ .‬ئەوەی هەبوو لە ژێر پەردەی زەمانەدا لە بیر‬ ‫کرابوو‪ .‬تەنیا ئەوەندەی دەهاتەوە یاد کە ئەو شەوە لە گەڵ خۆڵە سپیەکە ‪ ،‬لە‬ ‫گەڵ بەاڵ سپیەکە واتا لە گەڵ هێرۆیین ئاشنا بوو‪ .‬ئەو شەوە بۆ ماوەی‬ ‫چەندین دەقیقە بۆنی پێوە کردبوو‪ .‬بە ڕادەیەک کە تووشی سەرئێشە بوو ‪،‬‬ ‫گێژ بوو ‪ ،‬دونیا لە بەر چاوانی خوالیەوە و تامێکی مەترسیدار ئاوقای بوو ‪ .‬لەو‬ ‫ساتە بێ ئاگایانەد ا بوو کە بیری لە دوێنێ دەکردەوە‪ ،‬نەک لە دواڕۆژ‪ .‬بۆ ئەو‬ ‫هەرچی هەبا هەر ئەو ساتە بوو‪ .‬ئەو ساتەی کە تێیدا دەژیا‪ .‬ئێستا چوار ساڵی‬ ‫تەواو بە سەر ئەو شەوە دا تێپەر ببوو ‪ .‬لەو ماوەیەدا بە جۆرێک گیرۆدەی‬ ‫داوی ئەو دوژمنە سپی یە ببوو کە نەیدەتوانی لە چنگی ڕزگاری بێت‪ .‬چوار‬ ‫ساڵ ئەم ژارە مەترسی دارەی دە ناو ڕەگەکانی کرد‪ .‬بە ناو مێشکیدا باڵو‬ ‫کردەوە‪ .‬بێ ئەوەی هەست بکات کە بۆتە مرۆڤێکی دەست کرد‪ .‬باوکی‬ ‫داماوی لە سەرەتا دا نەیدەزانی کە کوڕەکەی تووشی چ گێژاوێکی مەترسیدار‬ ‫بووە‪ .‬هەر پێی دەگوت کوڕم ئەگەر نەخۆشیەکەت چارەی ناکرێ ‪ ،‬بچۆ‬ ‫ئەمریکا ‪ ،‬بچۆ ئوروپا ‪ .‬ئەویش هاواری دەکرد و دەیگوت‪ " :‬نا بابە لێم گەرێ‬ ‫من نەخۆش نیم ‪ .‬لە کۆڵم بەوە "‪.‬‬ ‫‪65‬‬


‫هەر ڕۆژە و هەر حەوتوویەک بەشێک لە داراییەکەی لە دەست دەدا‪.‬‬ ‫سەیارەکەی هەر لەو ساڵەدا فرۆشت‪ .‬وردە وردە دەستێکی بەسەر شتەکەی‬ ‫تریش دا هێنا‪ .‬مڵک و ماڵ‪ ،‬زێڕ‪ ،‬هەمووی لە دەست چوون‪ .‬تا وای لێهات‬ ‫باوکی بەسەری دا گوڕاندی و وتی ‪ " :‬چ لەم هەموو پارە دەکەی ؟ "‬ ‫وتی ‪ " :‬بابە من گیرۆدەی ماددە سڕکەرەکان بووم ‪ .‬دەزانی؟ "‬

‫لەو ڕۆژە‬

‫بە دواوە بوو کە باوکی بە ساڵ داچووی ئەژنۆی خەم و پەژارەی لە باوەش‬ ‫گرت و تووشی نیگەرانی بوو ‪ .‬ئەوەندەی خەم لێ خوارد کە وەزگی داو مرد‪.‬‬ ‫سەر پەنجەرە شووشە نیوە شکاوەکەی هۆدەکە لە ئاوی بارانە داوەستا‬ ‫بوو‪.‬کاتژمێرێکی قوڕمیشدار لە سەر تاقەکە هەر چرکە چرکی بوو و دەنگە‬ ‫بەرز و زەنگەکەی مێشکیان وەکوو پارچە دارێکی سوکەڵە تێک دەقرماند‪ .‬بەو‬ ‫جۆرەی کە دەنگی تێک قرمانەکەی لە ناخی وجوودی دا هەست پێ دەکرد‪.‬‬ ‫بە دڵ دەیویست توانای ئەوەی هەبایە کاتژمێرەکە بە زەوی دا بدا و‬ ‫بیشکێنێ‪ .‬دەستەکانی ڕاداشت‪ .‬ئەو دەستانەی کە بە تەواوی نیشانەی پێویست‬ ‫بە یارمەتیان لێ بەدی دەکرا‪ .‬بەاڵم دەستەکان بۆ ماوەیەک لە حەوادا‬ ‫دەمانەوە و دیسان دەکەوتنەوە سەر قەرەوێڵەکە‪.‬‬

‫سێ مانگی تەواو بوو کە هاتبۆ ناو ئەو هۆدەوە‪ .‬بۆ ناو ئەو هۆدەی کە پاڵی‬ ‫وەکۆاڵنەکە دابوو ‪ .‬ئەو کۆاڵنەی کە تێیدا خەڵکی سەیر و سەمەرە ‪ ،‬ماڵە خێچ‬ ‫و خوارەکان و سەگێکی لمبۆز ڕەش لێی دەژیا‪ .‬ژیان کردن لەو هۆدە دا ‪ ،‬لە‬ ‫ڕۆژان ی سەرەتاییدا بۆ ئەو زۆر سەخت و ناخۆش بوو‪ .‬بەاڵم چارەی نەبوو‪.‬‬ ‫لەو الشەوە پیرە ژنی خاوەن مال خۆی تێ نەدەگەیاند ‪ .‬کلیلێکی زیادەی‬ ‫دابوویە کە شەوانە هەر کاتێک بیەوێ ‪ ،‬بێتەوە ماڵ‪ .‬لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا‬ ‫‪66‬‬


‫قەت پیرە ژنەکە لێی نەپرسی بوو کە چۆن دەژی‪ .‬ئیش و کاری چی یە‪ .‬تەنیا‬ ‫سەری مانگان دەهاتەوە و لە دەرگای دەدا و ئەویش لە کەلێنی دەرگاکەوە‬ ‫کرێی هۆدەکەی لە مست دەنا و بێ ئەوەی تەنانەت ڕووخساری پیرە‬ ‫ژنەکەش ببینێ‪ .‬بە دوای مردنی باوکی دا هەر زوو ئاڵ و گۆڕ بەسەر ژیانی‬ ‫داهات‪ .‬ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر نەداری ڕووخساری دزێوی پێشان دەدا‪ .‬بەاڵم ئەو‬ ‫دیسان هەروا ئەسیری دوژمنی سپی بوو‪ .‬ماددەی 'مۆرفین' بە ناو خوێن و‬ ‫دەمارەکانی دا باڵو ببۆوە‪ .‬کاتێک دو سێ دەقیقە درەنگتر پێی گەیشتبا ‪،‬‬ ‫تووشی حاڵەتی مەستی یەکی سەیر دەبوو‪ .‬هەمیشە باوێشکی دەهاتێ‪ .‬ئازار‬ ‫القەکانی دادەگرت‪ .‬سەری دە گێژەوە دەهات‪ .‬دەیویست کە ڕاخەرەکە بە‬ ‫ددانەکانی لەت و پەت بکات‪ .‬هەستی بەوە دەکرد کە شتێکی وەکوو قرژاڵ لە‬ ‫ژێر پێستی لەشیەوە بەرەو الی دڵی هەڵدەکشێ‪ .‬دەتگوت پیرە زەڵوویە و بە‬ ‫سەر دەم و چاوی دا دەغزێ و خوێنی دەمژێ‪ .‬زۆر بە ناڕەحەتی هەناسەی‬ ‫دەدا‪ .‬دەتگوت لە ناو چوارچێوەیەکی بێ کێشی شووشەدا‪ ،‬گیراوە‪ .‬بەاڵم کاتێک‬ ‫تۆزە سپی یە وردەکە دەهات و بە هۆی سرنجەوە دەیکردە ناو دەمارەکانی‪،‬‬ ‫بە تەواوی ژیانی دەگۆڕا و ڕەنگ و ڕوویەکی نوێی بە خۆوە دەگرت‪ .‬دەگۆڕا‬ ‫بۆ ئەو شتەی کە نەیدەزانی نە خۆشی بوێ و نە لێی بێزار بێ‪ .‬بەهەشتێکی‬ ‫خەیااڵوی دەهاتە بەر چاوانی‪ .‬واتا ئەو شوێنەی کە ئاواتە نەزۆکەکان تێیدا‬ ‫ڕەنگ و ڕوو بە خۆوە دەگرن و دەکاڵێنەوە‪.‬‬

‫ئاسمان گرماندی و بریسکەی دا‪ .‬برووسکەیەکی تووند و سەرسوڕ هێنەر‪.‬‬ ‫کابرا بێ ئەوەی بیهەوێ سەرنجی کەوتە سەر تاقەکە‪ .‬ئەو جێیەی کە بتڵە‬ ‫گەورە بەتاڵەکەی مۆرفینی لە پەنا سرنجێکی ژەنگ هێناو لێ کەوت بوو‪.‬‬ ‫دەستی ڕاستی درێژ کرد تاکوو پەرداخە ئاوەکە هەڵگرێ‪ .‬گەرووی تاڵ بوو‪،‬‬ ‫‪67‬‬


‫تامی کەکرەی دەدا‪ .‬تکە ئاوەکان وەکوو دڵۆپەی بارانە کەوتە سەر گۆشتی‬ ‫زەرد هەاڵتووی گەرووی و نااڵندی‪ " :‬ئای کە ئەم ئاوە چەندە تاڵە تاڵتر لە‬ ‫تریاک ‪ ،‬تاڵتر لە ژار‪"...‬‬

‫ئاسمان دیسان برووسکەی دا‪ .‬ئەویش لە ژێر ڕووناکاییەکەی دا چاوی بەو‬ ‫بتڵە نیوە شکاوەی سەر تاقەکە کەوت کە پێشتر بە زەوی دادابوو کە بیشکێنێ‪.‬‬ ‫دو مانگ پێشتر یان لەو دەورووبەرە دا بوو کە لە ئاوێنەدا سەیری خۆی‬ ‫کردبوو‪ .‬دەمێک بوو سەیری ئەو ئاوێنە تەپ و تۆز گرتووەی نەکردبوو‪ .‬ئەو‬ ‫ڕۆژە کە خۆی لە نێو ئاوێنەدا بینی ‪ ،‬ترسا‪ .‬جووتە چاوێکی ڕەش و هەاڵمساو‪.‬‬ ‫کە ڕیشاڵی ڕەشی وەکوو هێڵی خێچ و خواری ئاسن لە ژێرەوە سەریان‬ ‫هەڵدابوو‪ .‬دەمو چاوێکی تێک قوپاو و باریک و ڕەنگ زەرد کە ئەوەندە کز‬ ‫دیار بوو کە تەنانەت جۆاڵتەنەش تای نەدەکرد‪ .‬الجانگی دەرپەڕیبوون‪ .‬ڕەنگی‬ ‫دەم و چاوی دەتگووت مردوویەکی بێ خوێنە‪ .‬زەرد و مەترسیدار بوون‪ .‬ئەو‬ ‫گنجە چرچانەی کە بە سەر دەم و چاویەوە بوون‪ ،‬نەدەکرا ناوی گنجیان لێ‬ ‫بنرێ‪ .‬ئەوانە نیشانە بوون‪ .‬نیشانەی مەرگ‪ .‬ڕەنگە درەنگ یان زوو هێز و‬ ‫توانای ژیانی ئیتر لە ژێر پێستیەوە لە جووڵە کەوتبا ومەرگ لە ناو دەمار و‬ ‫ماسولکەکانی یەوە وەکوو خۆرکە پێیدا چووبا‪ .‬چاوەکانی لە جێ دەرپەڕیبوون‬ ‫و دەتگووت لەو دونیا گەڕاونەوە‪ .‬هەر ڕاست لە وێنەیەک دەچوو کە دوجار‬ ‫بە سەر جامێ کی وێنە دا گیرابێ و تەڵخ بووبێ‪ .‬تەنانەت دەنگیشی بۆنی مەرگی‬ ‫دەدا‪ .‬لەو دەمەدا لە خۆی ترسا‪ .‬هەنگاوێک بەرەو دوا گەڕاوە‪ .‬پێی وانەبوو‬ ‫ئەو سەر و سیمایەی لە ناو ڕووناکایی ئاوێنەکە دا دیار بوو هی ئەوە‪ .‬بە‬

‫‪68‬‬


‫دەنگێکی کە زیاتر دەتگووت هاوارە وتی‪ " :‬نا ئەمە ڕەنگی من نی یە‪ .‬ئەمە‬ ‫ڕووخساری کەسێکی ترە‪" .‬‬ ‫بەاڵم جارێکی تر سەیری ئاوێنەکەی کرد‪ " :‬نانا ئەمە من نیم‪ .‬ئەمە‬ ‫ڕووخساری کەسێکە کە جل و بەرگی منی لە بەر کردووە‪ .‬ناوی منیان لێ‬ ‫ناوە‪ .‬بەاڵم من نیم‪".‬‬

‫پاشان بە توورەییەوە ئاوێنەکەی لە زەوی ڕاکێشاو شکاندی‪ .‬لەو ڕۆژە بە‬ ‫دواوە لە ئاوێنە دەترسا‪ .‬چۆنکوو ئاوێنە ڕاستیەکانی دەدرکاند و ڕووخساری‬ ‫ڕاستەقینەی مرۆڤەکانی پێشان دەدا‪ .‬ئەو وەکوو نەخۆشیکی تووش بوو بە‬ ‫خلوێرکە ‪ ،‬وەکوو کەسێکی یەک چاو کە لە ئاوێنە بێزارە ‪ ،‬لە بەری ڕای‬ ‫دەکرد‪ .‬لە هەر شوێنێک ئاوێنەی دیبا تێکی دەشکاند‪ .‬لە شەقامەکان‪ ،‬لە‬ ‫کۆاڵنەکان ‪ ،‬لە هەموو شوێنێ‪...‬‬

‫کاتژمێرێک دەبوو کە لە ماڵی الوە گەڕابۆوە هۆدەکەی‪ .‬لە رێگادا چەندین‬ ‫جار کەوت‪ .‬بەاڵم هەرچۆنێ بوو خۆی گەیاندەوە هۆدەکە و لە سەر قەرەوێڵە‬ ‫پڕ لە ڕشک و ئەسپێکە‪ ،‬کە تەنیا ڕاخەرێکی شڕە دایپۆشی بوو‪ ،‬درێژ بوو‪.‬‬ ‫ئێوارەی ئەو ڕۆژە ئەوەی مابووی فرۆشتی‪ .‬بۆ ئەوەی تۆزە سپی یەکەی پێ‬ ‫بکڕێ‪ .‬دۆشەک و پێخەفەکەیان بە بیست تمەن لێ کڕی‪ .‬چۆنکوو پڕ لە‬ ‫ئەسپێ بوون‪ .‬بەم پارە النی کەم دەیتوانی سەعاتێک خۆی لە گێژاوی تارمایی‬ ‫ئێش و ئازار ڕزگار بکات و هەر ئاواش بوو‪ .‬لە سەر لێواری قەرەوێڵەکە‬ ‫دانیشت و لە کاتێکدا تەواوی گیانی پڕ بوو لە مۆرفین‪ ،‬سەیری جۆاڵ تەنەیەکی‬ ‫ڕەشی دەکرد کە وەکوو چەند گۆشەیەکی بەراوەژوو کەوتبۆ ناو‬ ‫‪69‬‬


‫داوەکانیەوە‪ .‬ئەمجار هەستا و جۆاڵتەنەکەی لە ناو داوەکان دەرهێنا و خستی‬ ‫یە ناو ئەو پەرداخە نیوە ئاوە کە لە پێشی داندرابوو‪ .‬دەحباکە بۆ ئەوەی‬ ‫نەجاتی بێت پەلە قاژەی کرد‪ .‬بەاڵم پەلە قاژەکەی بێ ئاکام بوو‪ .‬هەر جارەی‬ ‫کە لە نێو ئاوەکەدا وەردەگەڕا‪ ،‬زۆر بە ناڕەحەتی خۆی دەگەیاندەوە لێواری‬ ‫پەرداخەکە‪ .‬بەاڵم توانای نەدەما و دیسان تێ دەکەوتەوە‪.‬‬ ‫بۆ خۆشی نەیزانی کە بۆچی پێی وابوو وەکوو جاڵجاڵووکەیە‪ .‬جاڵجاڵوکەیەک‬ ‫کە پێیەکانیان لێ کردبێتەوە و خستبیانە ناو پەرداخە ئاوەوە‪ .‬ئەو دەمە بێ‬ ‫ویستن لە قاقای پێکەنینی دا‪ .‬بێ ئەوەی خۆیشی هۆیەکەی بزانێ‪.‬‬ ‫بارانە بە لێزمە دەباری و پەنجەرەکەش بە هەورە تریشقە دەلەرزی یەوە و‬ ‫ئەویش وردە وردە خەریک دەبوو مەستی بەری بدات‪ .‬کاتژمێرێک تێپەڕی و‬ ‫ئەو ساتە هات‪ .‬ئەو ساتەی کە دەبوو دەستی بە تۆزی سپی ڕا بگات‪ .‬دڵە‬ ‫خورپە هێشتا وجوودی دانەگرتبوو‪ .‬هێشتا دەیویست لە سەرەخۆیی خۆی‬ ‫ڕاگرێ‪ .‬بۆ ئەوەی بخافڵێ ‪ ،‬بە قەڵەم دارەکە بە سەر دیوارەکەوە هێڵی‬ ‫دەکێشا‪ .‬ئەو هێڵە ڕەشانە بێ ئەوەی خۆی هەستیان پێ بکات‪ ،‬ببوونە شکڵی‬ ‫مرۆڤێک‪ .‬مرۆڤێکی گیرۆدەی مۆرفین ‪،‬کە تینووی بوو‪ ،‬ئارەقەی دەردەدا و‬ ‫ماندوو بوو‪.‬‬

‫ماندوو لە ژیان و لە پێناسەکانی‪ .‬بە هەر ڕادەیەک لە ژیان و خولەکەکان‬ ‫تێپەڕ دەبوو‪ ،‬دڵە خورپەش زیاتر دایدەگرت‪ .‬وای هەست دەکرد لە هەر‬ ‫ساتێکی تر زیاتر پێویستی بە تۆزە سپی یەکە هەیە‪ .‬هەستی دەکرد شتێک لە‬ ‫وێنەی مالوێچە لە دڵی داڵێ‪ .‬هەستی دەکرد لە دار و دیوارەوە خوێن‬ ‫دەچۆڕێ‪ .‬بە بیری دا دەهات کە بە هەزاران دەرزی لە لەشی ڕۆ دەکەن‪.‬‬ ‫‪70‬‬


‫یان بە مقەستێکی گەورە دەمارەکانی دەبڕن‪ .‬لە قەرەوێڵەکە دابەزی و‬ ‫نەویستانە چنگی لە کراسەکە گیر کرد‪ .‬وردە وردە دڵی بەرەو لە کار وەستان‬ ‫دەچوو‪ .‬چەند ساتێک دواتر هەر بەو کراسە دڕاوە لە ماڵ وەدەر کەوت‪ .‬وا‬ ‫بڕیاری دابوو هەر چۆنێک بووە تۆزە سپی یەکە وەدەست بێنێ‪ .‬بەالم بە کام‬ ‫پارە ؟‬ ‫لە ناو هۆدەکەدا جگە لە کاتژمێرە قورمیش دارەکە و ئاوێنە نیوە شکاوەکە و‬ ‫قونکە جگەرە سووتاو و دانکە شقارتە و ڕاخەرە پڕ لە ئەسپێکە‪ ،‬شتێکی دیکەی‬ ‫بەدی نەدەکرد‪ .‬وەکوو جارانی پێشوو لە قۆرتی کۆاڵنەکە تێپەڕی و لە‬ ‫بەردەم هەیوانی تێک ڕماوی دەرگا ‪ ،‬کە کۆ گڵی لێ بوو وەستا‪ .‬دەتگووت گڵ‬ ‫و خۆڵی سەدەیەک بە سەر دیواری بیناکەدا ڕژابوو و بارانەی پاییزیش‪ .‬شکڵ‬ ‫و شێوەی تایبەتی پێ بەخشیبوو‪ .‬هەستی دەکرد لە نێو ئەو خشتانەدا ‪ ،‬لە ناو‬ ‫ئەو خاک و خۆڵە خوساوەدا‪ ،‬مارێکی ڕاستەقینە ڕاکشاوە‪ ...‬ئینجا لە دەرگای دا‪.‬‬ ‫دو جار لە سەر یەک‪ .‬چەند ساتێک دواتر لە کەلێنی دەرگا ئاسنینەکەوە‪ ،‬دو‬ ‫چاوی گچکۆڵە سەیریان کرد و دیسان کەلێنەکەی پێ وەدا و ڕۆیی‪ ' .‬الوە‬ ‫باش دەیزانی مشتەریەکەی بۆ کڕینی تۆزە سپی یەکە پارەی پێ نی یە‪.‬‬ ‫چۆنکوو ئەمە سێهەمین جاری بوو کە دەچۆ الی‪ .‬ئەویش لە حاڵێک دا بە هۆی‬ ‫تەوژمی تێک چڕژان دەلەرزی و پێیەکانی توانای بەرەو پێشەوە چوونیان‬ ‫نەبوو‪ ،‬بەرەو هۆدەکەی گەڕایەوە‪.‬‬ ‫ئاسمان بۆ سیهەمین جار گرماندی‪ .‬دڵۆپە وردیلەی بارانە لە پەنجەرەکەوە‬ ‫کە بە کاغەزێکی نیوە دڕاو لە جێی شووشە گیرابوو‪ ،‬هاتە ژوور و وە دەم و‬ ‫چاوی هەڵپڕژان‪ .‬ئەو لەو ساتانە دا سەرنجی ماندووی دابۆ سەر دەرگا و‬ ‫چوارچێوەی هۆدەکە‪...‬‬ ‫‪71‬‬


‫وای هەست دەکرد کە ئەوێ ئێستا زیاتر لە شوێنی پیس و پۆخڵی ژێر‬ ‫زەمینی تایبەت بە مردووان دەچوو کە دەر و دیوارەکانی وەکوو دیوارەکانی‬ ‫مەیخانە و شوێنی سەرخۆش کردن دەچوو کە بۆ ماوەی سااڵنێکی دوور و‬ ‫درێژ ‪ ،‬ڕەنگی خەم و ماتەمی لێ نیشتووە‪ .‬لە حاستی دا ژیان لەم هۆدە دا ‪،‬‬ ‫وەکوو کاوێژ کراو و بۆگەنیو خۆی دەنواند‪ .‬هەستی دەکرد کە ئێش و ئازار‬ ‫سات بە سات زیاتر لەشی رێک دەگوشووشێ‪ .‬پێیەکانی وێک هێنابوو و‬ ‫خستبوویەوە ناو زگیەوە‪ .‬مووی لوتی گرژ دەبوون‪ .‬لە حاڵیکدا خۆی ئاوا بیری‬ ‫دەکردەوە ‪ " :‬نا ‪ ،‬نابێ تۆ لەمە زیاتر ئازار بکێشی‪ .‬خۆ رێگایەکی سێهەمیش‬ ‫هەیە‪".‬‬ ‫زۆر بە زەحمەت لە جێگاکەی ڕاست بۆوە و کۆتە کۆنەکەی بە شان دادا و لە‬ ‫قادرمەکا ن هاتە خوار‪ .‬نیو سەعات دواتر لە دەرەوەی شار لە پەنا جادەی‬ ‫قیتار وەستابوو‪ .‬بارانە تەواوی لەشی تەڕ کردبوو‪ .‬لە سەر جادەکە ڕاکشا و‬ ‫هەستی نزیک بوونەوەی قیتاری ڕاگرت کە بە هۆڕن لێدانەوە دەهات‪ .‬لەشی‬ ‫بێ گیان و ساردی بە سەر ئاسنە سارد و باران لێ دراوەکان دا ڕاکێشا و‬ ‫ئاوای بیر دەکردەوە‪ " :‬چەندت ساتێکی تر هەموو شتێ دوایی دێ‪ .‬لێگەڕێ‬ ‫باتەواوی ئازارەکان ‪ ،‬تەواوی مەینەتیەکان کۆتاییان بێت‪ .‬دوکەڵی جگەرەکە‬ ‫بڵێسە شینەکانی بە ناو بۆشایی زەمانەدا ‪ ،‬وێڵ دەکەن‪ .‬ئەوە پەتێکە کە پیاو‬ ‫خۆی پێوە هەڵدەواسێ‪ .‬کەوابوو چەندە باشترە کە مرۆڤ بێ ئازار بمرێ‪ .‬بۆ‬ ‫مەگەر مردووانیش ئازار دەچێژن‪"...‬‬

‫پاشان لە کاتێکدا کە نیگا ماندووەکانی خستبۆوە سەر هەیکەلی گەورە و ڕەنگ‬ ‫ڕەشی قیتارەکە‪ ،‬کە گەیشتبۆ چەند هەنگاو ئەوالتری‪ ،‬الی خۆی وتی‪ ":‬ئایا ئەمە‬ ‫‪72‬‬


‫سەرەتای ژیانێکە یان کۆتاییەتی؟" پاشان لە ژێر لێویەوە هاواری کرد‪ ":‬ڕەنگە‬ ‫هیچ کامیان"‬

‫بەرەبەیانیەکی تەم و مژاوی بووکە باڵی بەسەر هەموو الدا کێشابوو‪ .‬وردە‬ ‫وردە ڕووناکایی لە کونجی ئاسمانەوە دەرکەوت‪ .‬ڕۆژیک لە وێنەی ڕۆژانی‬ ‫دیکەی ژیان دەستی پێ کرد‪ .‬بۆ ئەوەی ڕووداو گەلی نوێ بۆ مرۆڤەکان‬ ‫بخوڵقێنێ‪.‬‬ ‫لە دەروەی شاردا‪ ،‬بە سەر ڕێگا ئاسنینەکەوە ‪ ،‬کە هەروا بۆنی تەڕایی بارانەی‬ ‫شەوی ڕابردووی دەدا‪ ،‬الشەی لەبەر یەک هەڵتەکاوی پیاوێک لە ژێر تیشکی‬ ‫هەتاو دا‬

‫دەدرەوشایەوە‪ .‬دەستە مردووەکانی کە بە تەواوی نیشاندەری‬

‫پێویستی و موحتاج بوون بوو بەرەو پێشەوە ڕادێرابوون‪ .‬دەتگووت شتێکی‬ ‫دەویست کە دەست پێڕاگەیستنی تەنیا لە مەرگ دا دەدیت‪ .‬بە سەر‬ ‫سەریەوە چەندین پیرە دااڵش بە ئاسمانەوە دەخوالنەوە‪ .‬لەم ناوەدا‬ ‫زەرگەتەش لە شەقەی باڵیان دەدا‪...‬‬ ‫ئەوان باش بۆیان دەرکەوتبوو کە لێرە مرۆڤێک مردووە‪...‬‬ ‫‪------------------------------------------------------‬‬

‫‪73‬‬


‫ژیان و کارە هونەریەکانی (ژاکووب)‬ ‫نووسینی ‪ :‬رۆک چادۆک‬ ‫وەرگێڕانی فارسی ‪ :‬سارا دیانت‬ ‫وەرگێڕانی کوردی ‪ :‬شاخەوان عەزیزی‬ ‫سەرچاوە ‪ ( :‬راه زندگی ) ژمارە ‪01‬‬ ‫ئەو کاتە ژیانی من ئاڵ و گۆڕی تەواوی بە سەر دا هات کە بۆ یەکەمین جار '‬ ‫ژاکووب ' م بینی‪ .‬من هەتا بەر لەو دوانیوەڕۆیەی ساڵی ‪ 0123‬کەقەت‬ ‫لەبیرم ناچێتەوە‪ ،‬نەچووبوومە یاری ' سیرک'‪ .‬بەاڵم ئەو ڕۆژە کە بۆ سەیر‬ ‫کردنی پڕۆگرامێکی سیرک چووبووم‪ ،‬بە هەڵکەوت توشی ژاکووب بووم‪.‬‬ ‫پیاوێکی کەڵەگەت و بە خۆوە بوو‪ .‬بەرزی بااڵی زیاتر لە ‪ 011‬سانتی مەتر بوو‬ ‫و لەشیکی بەهێزی هەبوو‪ .‬ژاکوب دەرسی هونەر نواندنی خوێند بوو و لە‬ ‫گەڵ سەگەکەی کە بچکۆاڵنە و چاوزەق بوو و جل و بەرگێکی تایبەتی لەبەر‬ ‫کردبوو ‪ ،‬خەریکی یاری سیرک بوو‪ .‬ژاکوب خۆیشی لە جل و بەرگی دەڵقەک‬ ‫دەرکەوت و بە هەڵسوکەوتەکانی خەڵکی وە پێکەنین دەخست‪ .‬جل و بەرگی‬ ‫دەڵقەکانەی زیاتر لە قەد و بااڵی خۆی دەری دەخست‪ .‬ئەو شتەی کە هەر لە‬ ‫سەرەتادا زیاتر سەرنجی منی ڕاکێشا‪ ،‬پێکەنینی دەڵقەکەکە بوو‪.‬پێکەنینەکەی‬ ‫بەو دەم و لێوە ڕەنگ کراو و گەورە و پانەیەوە منی دەخستەوە یادی کێڵگە‬ ‫پڕ لە گڵ و لیتەکانەوە‪ .‬لووتێکی قایشی سوور و گەورەشی بە سەر دەم و‬ ‫چاویەوە دابوو و هەر ڕاست بە سەر سەرە ڕەنگ هێلکەییەکەشیەوە کاڵوێکی‬ ‫ئەلمەدی پیاوانەی ڕۆ کردبوو‪ .‬لەو ئێوارەیەدا‪ ،‬سەیر کردنی دەڵقەکێکی ئاوا‪،‬‬ ‫کە زۆر بەرنامەی سەیر و سەمەرەی پێشان دەدان‪ ،‬بە تەوواوی‬ ‫جوواڵندبوومی‪ .‬ئەو دەمە کە من کچیکی بیست سااڵنەی گاوانێکی ( تێگزاسی)‬ ‫‪74‬‬


‫بووم لە قوتابخانەیەک دا‪ ،‬وەکوو مامۆستا دەرسم دەگوتەوە هەتا ئەو‬ ‫کاتەش قەت لە نزیکەوە ئاوا دەڵقەکم نەدیبوو‪ .‬من کە هەر لە سەرەتاوە‪،‬‬ ‫ئاواتی هونەر نواندنم هەبووە و کاتێکیش چاوم بەم هونەرمەندە لێ هاتووە‬ ‫کەوت‪ ،‬هاتمە سەر ئەو قەناعەتە کە هەر دەبێ ئەو ئاواتەم وەدی بێنم‪ .‬لە‬ ‫راستی دا ئەو دەمەی کە هەستم کرد کە هونەری ژاکوب چ کاریگەریەکی بە‬ ‫سەر خەڵکەوە هەیە ‪ ،‬ئاواتم هەڵخواست کە بریا منیش بمتوانیبایە وەکوو ئەو‬ ‫بم‪.‬‬ ‫لەو دەمە بە دواوە ‪ ،‬بۆ ماوەی هەژدە ساڵ ‪ ،‬من توانیم لە گەڵ ڕوحیاتی‬ ‫ڕاستەقینەی ژاکووب ئاشنا بم‪ .‬واتا ئەو پیاوەی کە ڕووخساری خۆی هاویشتبۆ‬ ‫ناو ڕووخسارێکی خەندە ئامێزەوە‪ .‬ماوەیەک دواتر ژاکووب لە کۆلێژی‬ ‫پێگەیاندنی هونەر پیشەدا بوو بە مامۆستام و پاشانیش بووینە هاوکار و‬ ‫ئاخرەکەی ڕۆژێکیش لە زانستگادا یەکترمان بینی و لە نزیکەوە بە یەکەوە‬ ‫دوایین‪ .‬بەم جۆرە ناسیارەتیمان زیاتر بوو و ئەو بۆ من نەک مامۆستایەک‬ ‫بوو بەڵکوو بە دۆستێکی نزیکم دەزانی‪ .‬منیش لەو سەردەمەدا‪،‬‬ ‫( شێوازی گریمکاری)م بە دەرس دەگووتەوە و ژاکووبیش دەرسی یاری��� ‫کردنی دەڵقەکیانە و کاری پێکەنین ئامێزی دەگووتەوە‪.‬لەو ماوەیەدا‪ ،‬ئەو‪ ،‬من‬ ‫و خەڵکانی تری فێری ئەوە کردین کە چۆن دەتوانین ئەرکەکانمان بە‬ ‫باشترین شێوە بەرێوە بەرین و تێیدا سەرکەوتوو بین‪ .‬ئەو فێری کردین کە‬ ‫هونەرمەندێکی باش دەتوانێ شادی و دڵخۆشی یان خەمەکەی بگوازێتەوە بۆ‬ ‫کەسانی تریش‪ .‬ئەو بە ڕاشکاوی فێری کردین کە پێکەنین و وەپێکەنین خستن‬ ‫دەرسێکە کە هەموو الیەک دەتوانن فێری بن‪ .‬ڕەنگە ژاکووب یەکەمین‬ ‫کەسی مێژوو بوو کە توانی ڕادەیەکی یەکجار زۆر لە خەڵک وەپێکەنین بخات‬ ‫و نازناوی باشترین دەڵقەک وەدەست بێنێ‪ .‬لەو ڕۆژگارەدا‪ ( ،‬ئامەت کولی )‬ ‫‪75‬‬


‫ناسراوترین دەڵقەکی سەردەمی ئەو بوو‪ .‬بەاڵم وردە وردە سیما و‬ ‫ڕووخساری ژاک ووب توانی ناوبانگی زیاتر لە ناو خەڵک دا وەدەست بێنێ‪.‬‬ ‫ژاکووب لە ساڵی ‪ 0111‬لە واڵتی ئاڵمانیا لە دایک بوو‪ .‬کەس و کاری ناویان‬ ‫لێنا ( لۆدویگ ژاکووب ) ئەم ناوە لە نازناوی گرووپێکی گەڕۆکی سیرکەوە‬ ‫وەرگیرابوو‪ .‬بەاڵم پاشان ناوەکەی خۆی گۆڕی بە ( لۆ) و لەو دەمە بە دواوە‪،‬‬ ‫بە ( لۆژاکوب ) بانگیان دەکرد‪ .‬ئەو هەموو دەم پێی خۆش بوو باسی ئەوە‬ ‫بکات کە بە شێوەیەکی زاتیانە لێهاتوویی گاڵتە کردن و دەڵقەک بوونی تێدا‬ ‫بووە و هەر لە منداڵیشەوە ئاوا بووە‪ .‬هەوڵی ئەوەی دەدا کە لە هەل و‬ ‫دەرفەتی گونجاودا‪ ،‬گاڵتە و گەپ و پێکەنین لە ژیانیدا بپارێزێ‪ .‬ئەو کاتە کە‬ ‫ژاکووب تەمەنی حەوت سااڵن بوو‪ ،‬بۆ یەکەمین جار لە ئاڵمانیادا لە هۆڵێک‬ ‫دەستی بە هونەر نواندن کرد‪ .‬لە گەل برا گەورەکەی دا چوونە ناو جل و‬ ‫بەرگیک لە شێوەی گیانلەبەرێک بە ناوی ( کەروکۆدیل) و بەم جۆرە ڕۆلیان‬ ‫دەگێڕا‪ .‬ژاکوو ب لە الی دواوەی لەشی کەروکۆدیل و براکەی لە الی دەم و‬ ‫قاچی پێشەوەی گیانلەبەرەکەدا ‪ ،‬خۆیان حەشار دابوو و وەجوڵەیان دەخست‪.‬‬ ‫ئەو کاتە بوو کە ژاکووب بە سەرنج دان بە هاندانی خەڵک بۆی دەرکەوت کە‬ ‫لێهاتوویی ئەرکەکەی هەیە و دەتوانێ ڕۆڵی ئاوا پێکەنیناوی بگێڕێ‪ .‬لە یەکێک‬ ‫لەو وتووێژانەی کە بەڕێوە چوون ‪ ،‬ژاکووب ئەوەی کە بە بیری بوو ‪ ،‬بە‬ ‫زمانی پاراوی ئاڵمانیەکەی ئاوای گێرایەوە‪ ":‬من لە قوتابخانەدا ‪ ،‬هەمیشە وەک‬ ‫دەڵقەک وابووم ‪ .‬کاتێک دەمتوانی هەست بەوە بکەم کە هاوڕێکانم دوای زۆر‬ ‫گاڵتە و گەپ و کاری دەڵقەکیانەم تا چ ڕادەیەک دڵ و دەروونیان گۆڕاوە و‬ ‫کاتێک ئەوانم وەپێکەنین دەخست ‪ ،‬ئەمجارە خۆم سووکناییم بە دڵ دا دەهات‬ ‫و دەسرەوتم‪".‬‬ ‫‪76‬‬


‫باوکی ژاکووب هەوڵی دەدا کە لە بری کاری خەندە ئامێزانە‪ ،‬هانی بدات لە‬ ‫بەشەکانی ئاکڕۆبات دا دەست بە تێکۆشان بکات‪ .‬لەو نێوەدا هەوڵی دا‪ ،‬کە‬ ‫ژاکووب بوو بە هونەرمەندێکی ئاکڕۆباتی‪ .‬بەم جۆرە ژاکووب توانی لە ساڵی‬ ‫‪0121‬دا بچێتە ناو شوێنی پێشاندانەکان و یان لە شانۆکانی سەر شەقام دا‪،‬‬ ‫هاوڕێ لە گەڵ گرووپێک هوونەرمەند دەست بکات بە چاالکی‪ .‬بەالم ژاکووب‬ ‫توانی لە ماوەی یەک ساڵدا ‪ ،‬بچێتە ناو گەورەترین و سەرکەوتووترین سیرک‬ ‫بازەکانەوە و لەوێشدا دیسان ڕوو لە کاری پێکەنین خوڵقێن بکاتەوە‪ .‬جارێک لە‬ ‫یەکێک لە شانۆکاندا بە هەڵە دەڵقەکێکی تر بە 'چۆگان' زەبرێکی زۆر‬ ‫کاریگەری لە سەری ژاکووب دا‪ .‬زەبرەکە بە ڕادەیەک بە هێز بوو‪ ،‬کە بۆ‬ ‫ماوەیەک گێژ بوو و کۆنترۆڵی حەرەکەتەکانی لە دەست دەرچوو‪ .‬بەاڵم هەر‬ ‫ئەو حاڵەتە بە الدا هاتنانەی بە شێوەیەکی خەندە هێنەرانە بەڕێوە برد کە‬ ‫بینەران بە هیچ جۆرێک هەستیان بەم کردارە لە ناکاوە نەکرد و پێیان وابوو‬ ‫کە ئەم زەبرە کاریگەرە و حەرەکەتە خەندە هێنەرەکانی ژاکووب هەر لە‬ ‫سەرەتاوە بەشێک لە بەرنامەی شانۆکە بوون‪.‬‬

‫هەر لەو سەردەمەدا واتا لە ساڵی ‪ 0121‬دا بوو کە بەرپرسەکەی 'سیرک'‬ ‫زۆر لەم حەرەکەتە بەجێیانەی ژاکووب ڕازی بوو و وەکوو یەکێک لە باشترین‬ ‫هونەرمەندانی بواری سیرک دایمەزراند‪ .‬ژاکووب لە گەڵ کچێک بە ناوی (‬ ‫جین راک ڤۆڵ ) ژیانی هاوسەرێتی پێک هێنا‪ .‬هاوسەری ژاکووب ئافرەتێکی‬ ‫جوان و خنجیالنە بوو و بەرهەمی ژیانی هاوسەریشیان دو کچ بوون بە‬ ‫ناوەکانی ( لوان ) و ( دالی )‪ ،‬ئەوانیش لە دواییدا بوون بە هونەرمەندی‬ ‫بواری یاری سیرک‪ .‬دوای ئەوەی دامەزرا‪ ،‬ژاکووب توانی یەکێک لە خەندە‬ ‫‪77‬‬


‫هێنەرترین شانۆکانی پێشان بدات‪ .‬لەو جۆرە شانۆیانەدا کەلکی لە سەیارێکی‬ ‫زۆر بچووک و سەرنج ڕاکێش وەردەگرت‪ .‬ئەم سەیارە ئەوەندە بچووک بوو‬ ‫کە ڕەنگە کەسێکی بچووکیش زۆر بە ناڕەحەتی بیتوانیبا لە ناوی دا جێگای‬ ‫خۆی بکاتەوە‪ .‬بەاڵم ژاکووب سەرەڕای ئەو قەاڵفەتە گەورەی خۆی‬ ‫تێداویشت‪ .‬چوارچێوەی ئەم سەیارە بە ڕەنگی سپی و سوور ڕازابۆوە و ئەم‬ ‫سەیارە سەیر و بچووکە بە بەرچاوی بینەران دا دەهاتە ناوەڕاستی گۆڕەپانی‬ ‫یاری سیرکەوە و بەوپەڕی سەرسوڕمانەوە لەو کاتەدا‪ ،‬لنگە پێاڵوێکی زەبەالح‬ ‫کە هی دەڵقەکەکە بوو لە کاتی کرانەوەی دەرگا بچووکەکەدا‪ ،‬وەدەر‬ ‫دەکەوت‪ .‬ئەم پێاڵوە کە زۆر شێوەی چەکمەی دەدا و درێژایی قەدەکەی‬ ‫دەگەیشتە چل پەنجا سانتیمەتر ‪ ،‬ڕەنگ زەرد بوو و لە گەڵ قەد و بااڵی‬ ‫ژاکووب زۆر سەیر و پێکەنین هێنەر دیار بوو‪ .‬هەر لەو دەمەدا سەیارەکە‬ ‫هەر بە دەوری گۆڕەپانەکەدا دەخوالیەوە و دەڵقەکەکەش هەر خەریکی‬ ‫ه ێنانەدەری ئەندامەکانی لەشی لە سەتارەکە بوو‪ .‬تا وای لێدەهات ژاکووب‬ ‫بە تەواوی لە سەیارەکە دەهاتە دەر و تێکڕا هانیان دەدا‪ .‬بەاڵم بەوپەڕی‬ ‫سەرسوڕمانەوە دەیاگووت‪ ":‬ئەو‪ ،‬چۆن دەتوانێ ئەو قەاڵفەتە بەرز و‬ ‫گەورەیەی بخاتە ناو ئەو ماشێنە بچووکەوە؟"‬

‫لە راستتی دا لەشی ژ اکووب زۆر نەرم بوو و زۆرن بە ئاسانی دەیتوانی‬ ‫تەواوی ئەندامانی لەشی بنووشتێنەێتەوە و لێک بهاڵێنێ و بەم جۆرە بچێتە ناو‬ ‫بچووکترین چوارجێوەشەوە‪ .‬لەوەش سەیرتر ئەوەیە کە ژاکووب دەیتوانی‬ ‫زۆر گورج و گۆڵتر لەشی لەو سەیارە بچووکە دەربێنێ‪ .‬لە گەل هاتنەدەری‬ ‫لەشی ژاکووب لە سەیارەکە‪ ،‬ئاوی ڕادیاتێرەکەی هەڵدەچوو و دەپرژا‪.‬ئەویش‬ ‫سەرەتا چەترێکی گەورەی سێ مەتر و نیوی هەڵدەکرد بۆ ئەوەی تەڕ نەبێ‪.‬‬ ‫‪78‬‬


‫بەاڵم کە بۆی دەرکەوت هیچ چارەی ناکات‪ ،‬خۆی دەچۆ سەر کوونی ئاوەکە‬ ‫دادەنیشت بۆ ئەوەی پێش بە هەڵچوونی ئاوەکە بگرێ‪ .‬بەالم بە پێچەوانەی‬ ‫بۆچ وونی خۆی ئاوەکە بە ناو کۆتەکەی دا دەچۆ سەر و لە ملیەوە هەڵدەرژا‪.‬‬ ‫لە ساڵی ‪ 0123‬دا هەر بەر لەوەی کە ژاکووب ببێتە هۆی پێک هاتنی ئاڵو‬ ‫گۆڕ لە ژیانمدا‪ ،‬بۆ ماوەی دو ساڵ لە زانست گادا ‪ ،‬لە بەشی شانۆدا‬ ‫خوێندبووم‪ .‬بەاڵم پاشان هاتمە سەر ئەو بڕیارە کە لە گەڵ منااڵنی ئیفلیج دا‬ ‫هەڵس و کەوت بکەم‪ .‬بەاڵم دوایی ڕاگەیاندراوێکم سەبارەت بە فێربوونی‬ ‫هونەرنواندن و کاری خەندە ئامێز لە یەکێک لە گۆڤارەکان دا خوێندەوە کە‬ ‫هانی دام بەرەو ئەو کارە پەلکێش بکرێم‪ .‬کە مامۆستای خۆشەویستی من لەو‬ ‫بەشەدا ‪ ،‬هەر ئەو پیاوە کەڵەگەت و بە قەاڵفەتە واتا ژاکووب بوو‪ .‬بە هاوڕێی‬ ‫لە گەڵ سەگە بچکۆاڵنەکەی‪ .‬ژاکووب دەیگووت‪ ":‬کاتێک کە دەبیتە دەڵقەکێک‪،‬‬ ‫ئەگەر تەنیا لەو ڕوانگەوە سەیری بکەی کە خەلک وەپێکەنین بخەی‪ ،‬ئەوە‬ ‫ناتوانی لە سەر شانۆدا سەرکەوتوو بی‪ .‬ئێوە دەبێ خۆتان بخەنە ناو‬ ‫چوارچێوەی ئەو ڕۆڵەی کە دەتانەوێ پێ هەستن و بەڕێوەی ببەن و وا‬ ‫هەست بکەن ئەو کەسەی کە لە جێگاکەی ڕۆل دەبینن‪ ،‬خۆتان کەسایەتیە‬ ‫ڕاستەقینەکەن‪ .‬بۆ وێنە ئێوە باوکێکن و دەتانەوێ بۆ کچەکانتان باسێک‬ ‫بگێڕنەوە‪ .‬بۆ وێنە باسەکەش سەبارەت بە کەسێکە کە لە ناکاو لە هۆش خۆی‬ ‫دەچێ و دەکەوێ‪ .‬ئێوە هاوکات لە گەڵ ئەمە دەتانەوێ هەر بەو شێوەی کە‬ ‫کابرا کەوتۆتە سەر زەوی ‪ ،‬خۆتان بە زەوی دا بدەن‪ .‬بۆ ئەم کارە ‪ ،‬بۆ‬ ‫ئەوەی هەر چی ڕێک و پێک تر و ڕاستەقینانەتر ئەو جوواڵنە بکەنەوە ‪ ،‬دەبێ‬ ‫بە تەواوی لە دەروونی خۆتان دا هەست بەوە بکەن کە ئێوە ئەو کەسەن ‪،‬‬ ‫نەک السایی بکەنەوە‪".‬‬

‫‪79‬‬


‫ژاکووب دڵ بە بەزەیی و بە ڕەحم بوو و هەمیشە لە گەڵ مندااڵندا میهرەبان‬ ‫بوو‪ .‬ئەو هێزی گواستنەوە و نیشاندانی کاریگەریانەی هەبوو و دەیتوانی‬ ‫گەشانەوە و پێکەنین لە ڕووخساری منااڵندا بەدی بکات و دایمە پێی وابوو‬ ‫کارەکانی دەرمانێکی چارەبەخشن بۆ سەر دڵ و دەروونی مندااڵن‪ .‬تەنانەت‬ ‫زۆر جار بۆ منداڵە نەخۆشەکان بێ هیچ چاوەڕوانیەک و بە خۆرایی‪ ،‬شانۆی‬ ‫پێشان دان و بزەی خستە سەر ڕووخساری نازەنینیان‪ .‬هەموو دەم لە کاتی‬ ‫پێشاندانی شانۆکاندا‪ ،‬دەنگی قاقای پێکەنینی بینەران بە بەرزی دەبیسترا و‬ ‫ئەمە خۆی دەربری سەرنج ڕاکێشی شێوەی بەڕێوە بەری بوو‪ .‬هەر کاتێک کە‬ ‫من دەچوومە سەیری شانۆکانی ژاکووب دەکەوتمەوە بیری ئەو وتەیە کە‬ ‫یەکێک لە بەرێوەبەرانی یاری سیرک سەبارەت بە ژاکووب وتبووی‪ ":‬ئەم‬ ‫دەڵقەکە کەم وێنەیە‪ ،‬سەرەڕای ئەوە کە لە حاڵەتی ئاساییدا خەم و ناڕەحەتی‬ ‫لە ڕووخساری بەدی دەکرێ‪ ،‬بەاڵم لە کاتی شانۆدا خۆشی و ئەوین و‬ ‫دڵگەرمی بە بینەران دەبەخشێ‪.‬‬

‫من لە بوار و ڕشتەی هونەر نواندن دا‬

‫گەیشتوومە پلەیەکی زۆر باش کە لەو دەمەدا‪ ،‬سەگە گچکۆڵە و‬ ‫خۆشەویستەکەی ژاکووب کە بە ( بێسەر) بانگیان دەکرد‪ ،‬تۆپی‪ .‬ئەم ڕووداوە‬ ‫لە ساڵی ‪ 0111‬دا بوو‪ .‬ئەو دەمە کە من هەواڵەکەم بیست هەر زوو چوومە‬ ‫الی ژاکووب و سەرەخۆشیم لێ کرد‪ .‬هەتا ئەو دەمە قەت ئەو هاورێ نزیکەم‬ ‫بەم ناڕەحەتیە نەدیبوو‪ .‬ئیتر نە مەتەڵێکی هەبوو و نە بزەیەکی لێ دەبیندرا‪.‬‬ ‫بەڵکوو تەنیا دەمتوانی کاریگەری قووڵی خەم و ناڕەحەتی لە چاوە هەمیشە‬ ‫شادەکانی دا بخوێنمەوە‪ .‬هەر کە چاوی بە من کەوت وتی‪ ":‬ئاخ ( ڕۆتی) ‪،‬‬ ‫من نەمدەزانی ئەوەندە نەخۆشە کە دەیکوژێ‪ .‬ئەگەر بمزانیبا جارێکی تریش‬

‫‪80‬‬


‫دەمبردە نیویۆرک‪ .‬ئاخر دەزانی بۆ؟ ئەو عاشقی یاری کردن و ڕاکردن بە‬ ‫سەر ڕەسیفە ڕازاوەکانی ( مەنهاتن) بوو‪.‬‬

‫ژاکووب ئەو مرۆڤە بوو کە دەیویست خەڵک بباتە ئەو جێیەی کە هەمیشە‬ ‫شادی و خۆشی لێبایە‪ .‬تەنانەت ئەو کاتانەش کە بڕیاری پێشاندانی شانی نەبوو‬ ‫لە گەل ئێمەدا‪ ،‬دەهاتە گەشت و سەیران بۆ شارە جۆراوجۆرەکان و‬ ‫ئەوکاتەش دەستی لە جم و جۆڵی سەیر و سەمەرە و پێکەنیناوی‬ ‫هەلنەدەگرت‪ .‬یەکێک لە قوتابیەکانی ژاکووب‪ ،‬بیرەوەریەکی لێ دەگێڕایەوە‪":‬‬ ‫جارێک ژاکووب لە حاڵێکدا جانتایەکی لە بن هەنگڵ دابوو لە دووکانێکی پینە‬ ‫چی وەژوور کەوت و بە خاوەن دووکانی وت‪ " :‬بۆ چاک کردنەوەی بنی لینگە‬ ‫پێاڵوێک چەند پارە وەردەگری؟" لەو کاتەدا لە ناو جانتاکە دا لینگە پێاڵویکی‬ ‫گەورەی دەرهینا کە تایبەتی کاتی شانۆگەری بوو‪ .‬پینەچیەکە کاتێک پێاڵوەکەو‬ ‫جم و جۆڵی سەیر و سەمەرەی ژاکووبی بینی ‪ ،‬وەپێکەنین کەوت‪ .‬ئەو ڕۆژە‬ ‫ژاکووب ئەوەندەی گاڵتە لە گەل کابرا کرد کە خۆشیەکی تەواوی بە‬ ‫دەروونی بەخشی‪".‬‬

‫لە سالی ‪0111‬دا‪ ،‬دوای شەست سسال هەڵسوڕان و چاالکی هەندێک لە‬ ‫تێکۆشانی کەم کردەوە‪ .‬ئەگەر چی جارێکی تر دەرس گوتنەوەی لەم بەشەدا‬ ‫بۆ هەمیشە وەال ناو و خانەنشین ببوو‪ ،‬بەاڵم قەت لەو کۆلێژەی دەرسی لێ‬ ‫دەگووت نەهاتە دەر‪ .‬ئەو هەمیشە چاوەڕوان بوو کە وەکوو سااڵنی پێشوو‬ ‫بانگهێشت بکرێ بۆ ناو ئەو کۆڕانەی کە دەرچوانی کۆلێژی شانۆ و تێیدا‬ ‫کۆدەبنەوە و لە نزیکەوە بیانبینێ‪ .‬لە بەشی ناساندن دا‪ ،‬هەمیشە سەرۆکی‬ ‫‪81‬‬


‫زانستگا باسی لە ژاکووب و کار و چاالکیەکانی دەکرد‪ .‬ئەو کاتەش کە ژاکووب‬ ‫دەچۆ پشتی تریبوون ئەو خوێندکارانەی کە ئەو پیاوە دەم بە بزەیان ئاوا‬ ‫چەماوە و دەم و چاو تێک چڕژاو دەدی‪ ،‬بۆی ناڕحەت دەبوون‪ .‬بەاڵم بە‬ ‫بەردەوامی چەپلەیان بۆ لێدەدا و کاتێک دەیاندی کە ئەو پیاوە پیرە دەڵقەک‬ ‫باز و ئاکرۆبات چی یە‪ ،‬بە دەستانی خۆی لەشی خوار و خێچی ئەم ال و ئەوال‬ ‫پێدەکا و جا رێکی تر پێکەنینە بە ناوبانگەکەی دەکەوێتەوە سەرلێوان‪ ،‬وەپێکەنین‬ ‫دەکەوتن و تام و چێژیان لێ وەردەگرت‪ .‬جارێک ژاکووب پێی وتم‪ ":‬ئایا ئەوە‬ ‫دەزانی کە ئەوەی دەبێتە هۆی وەپێکەنین خستنی بینەران ‪ ،‬گرینگترین ئامێر و‬ ‫وەسیلەی دەستی دەڵقەکێکە ؟ ئەگەر بینەران چاوەڕوانی ڕوودانی شتێکیان‬ ‫نەبێ و لە ناکاو شتێکی سەیر ڕووبدات‪ ،‬دەبێتە هۆی پێکەنین‪".‬‬ ‫لە سالی ‪ 0113‬دا کاتێک ژاکووب تەمەنی گەیشتبۆ هەشتا و یەک ساڵی لە ناو‬ ‫کۆڕێکی دۆستان دا‪ ،‬هەندێ شتی سەیر و سەمەرەی بۆ بینەران پێشان دا‪.‬‬ ‫کاتێک بە دوای تەواو بوونی بەرنامەکانی دا چۆ ئەودیوی پەردەوە‪ .‬ئێمە‬ ‫بینەران کە ڕادەمان دەگەیشتە ‪ 312‬شانۆگەر و هونەرمەند هەوڵمان دا کە‬ ‫هەر وەکوو پێشوو هانی بدەیین و چەپڵەی بۆ لێ بدەیین و بیکەینە هات و‬ ‫هاوار‪ .‬بەالم ژاکووب کە لە پاش پەردەکە خۆی حەشار دابوو‪ ،‬وەکوو پێشوو‬ ‫بە مەبە ستی ڕێز و سەردانەواندن‪ ،‬نەهاتەوە پێش شانۆ‪ .‬وای لێهات من‬ ‫هەستام و چوومە پشتی شانۆ وبەڕێوەبەری شانۆش بە دوای من دا هات و‬ ‫بە ژاکووبی وت‪ ":‬دەبێ ئێستا بچیە پێش شانۆ‪ .‬هەموو الیەک چاوەڕوانتن کە‬ ‫بچی و سپاسیان بکەی ‪ .‬ئەگەر نەچی بینەران ڕێگا نادەن پاشماوەی‬ ‫بەرنامەکا نمان درێژە بدەیین ‪ .‬ئەوان هەر هاوار دەکەن و ناوی تۆ دێنن‪".‬‬ ‫ژاکووب زۆر لە سەرەخۆ سەری هەڵبڕی و لە حاڵێکدا کە چاوە هەمیشە شین‬ ‫و گەشەکانی دەدرەوشانەوە ‪ ،‬وتی‪ ":‬ئەوان ناوی من دێنن؟"‬ ‫‪82‬‬


‫لەو دە مەدا سیمای سەیر دیار بوو و وتی‪ ":‬یانی بە ڕاستی ناوی من دێینن و‬ ‫دەلێن ( لۆ ) ؟ من پێم وابوو کە دەڵێن (بۆ) ! و لە کارەکەم ناڕازین‪".‬‬ ‫لەو دەمەدا بزەیەکی هاتێ و من بۆم دەرکەوت کە ئەخالق خۆشی ژاکووب‬ ‫قەت ناگۆڕێ‪.‬‬

‫لۆ ژاکووب ‪ ،‬لە سێزدەهەمین ڕۆژی دوایین مانگی هاوینی ساڵی ‪ 0112‬دا‪ ،‬بۆ‬ ‫هەمیشە چاوەکانی لە سەر یەک دانا‪ .‬ئەوکات هەشتا و نۆ ساڵ لە تەمەنی‬ ‫ڕادەبرد‪ .‬ئەو کەسانەی کە لە گەل ژاکووب ‪ ،‬پێکەنین و شادیان نۆشی قەت‬ ‫بیرەوەریەکانی لە بیر ناکەن‪.‬‬

‫ماوەیەک لەمەوپێش یەکێک لە ناوەندەکانی سیرک لە شاری ( سەن ئانتۆنیۆ)‬ ‫پێشانگایەکی کردەوە کە تێیدا زۆر ڕووداوی گرینگی مێژووی ئەو کەسانە‬ ‫باس کرا کە لە بواری سیرک دا تێکۆشاون‪ .‬بە سەر یەکێک لە دیوارەکانی‬ ‫پێشانگاکەوە وێنەیەکی گەورە هەلواسرابووکە بیرەوەری یەکێک لە شانۆکانی‬ ‫(ژاکووب ) بە سەیارە گچکۆڵە و سەیر و سەمەرەکەیەوە دەخستەوە بیر‪ .‬لە‬ ‫ناو یەکێک لە فرۆشگاکانی ئەو پێشانگایەدا‪ ،‬کە تایبەت بە فرۆشتنی دیاریەکان‬ ‫بوو ‪ ،‬نووسراوەیەک لە ژێر ناوی '' پاڕانەوەکانی دەڵقەکێک '' دەبیندرا‪ .‬لەو‬ ‫نووسراوەیەدا کەسایەتی ڕاستەقینەی ژاکووب زۆر بە باشی پێشان درابوو‪" :‬‬ ‫کاتێک بە شەلە شەل بە سەر جادەی ژیاندا هەنگاو هەڵدێنم‪ ،‬یارمەتیم بدە بۆ‬ ‫ئەوەی پێکەنین زیاتر لە فرمێسک بخەمە سەر ڕووخسارەکا‪ .‬قەت ڕێگام پێ‬ ‫مەدە کە ئەوەندە بێ تەفاوەت بم کە نیشانەکانی بزە و سەرسووڕمان لە‬ ‫‪83‬‬


‫چاوەکانی مناڵێک بڕفێنم‪ .‬قەت ڕێگام مەدە کە لە بیرم بچێتەوە‪ ،‬هەموو هەوڵ‬ ‫و تێکۆشانم دەبێ لە پێناو دڵخۆش کردنی خەڵکی دابێ‪ .‬یارمەتیم بدە بۆ‬ ‫ئەوەی هەوڵ بدەم النی کەم بۆ ساتێکیش بێ‪ ،‬خەم و ناڕەحەتی لە ژیاندا‬ ‫فەرامۆش بکەن‪".‬‬

‫لەم دوایین ساتانەدا‪ ،‬لەرینەوەی دەنگت دەگاتە گوێم کە دەڵێ‪ ":‬کاتێک تۆ‬ ‫خەلکەکەم ت شاد کرد لە ڕاستیدا خۆمت شاد کردووە‪ ".‬لۆ ژاکووب نە تەنیا‬ ‫بوو بە هۆی وەپێکەنین خستنی خەلکی بەلکوو یەکێک لە گرینگترین‬ ‫ئامۆژگاریەکانی ژیانی فێر کردین‪ .‬هیچ شتێک گرینگتر لە ڕووخۆشی و خۆش‬ ‫ڕەفتاری نی یە‪ .‬ئەگەر فێر بین کە بۆ خۆمان پێ بکەنین و پێکەنین بخەینە‬ ‫سەر ل ێوە کەسانی دیکە‪ ،‬ژیان لە گەڵ ئەو خەلکەی کە لە دەورو بەرمانن یان‬ ‫لە گەڵ ئێمە دەژین‪ ،‬خۆشتر و ڕاحەت تر دەچێتە پێشەوە‪.‬‬

‫‪84‬‬


‫من چیم؟‬ ‫نووسینی ‪ :‬ژالە مساعد‬ ‫وەرگێڕانی بۆ کوردی ‪ :‬شاخەوان عەزیزی‬ ‫لە کتێبی ‪' :‬در سایە گل نشین'‬

‫من چیم؟ ئەمە یەکەم پرسیاری غونچەی تازە دەم کراوە بوو‪ .‬دوای ئەمە‬ ‫هەستی بە سەرما دەکرد‪ .‬ئەو گەرمیەی پێشان لە جیهانی جوانیدا‪ ،‬گیانی بە‬ ‫بەر لەشدا دەکرد و ئارامی بە خەڵوەتگای نەپشکوتووی دەبەخشی‪ ،‬لە خەیاڵ‬ ‫ئەوالتر خۆی نەدەنواند‪ .‬دەلەرزی‪ .‬بە سەرسوڕمانەوە سەیری پەلکە‬ ‫گوڵەکانی دەکرد‪ .‬بیری لە سیما و ڕووکاری تازە دەکردەوە‪ .‬ترسێکی‬ ‫گوماناوی سەراپای داگرت‪ .‬بۆ پشکووتووم؟ لەم جیهانە نامۆیەدا چی دەکەم؟‬ ‫سەدان باڵندەی جوان و خنجیالنە بە باڵە ڕەنگینەکانیانەوە بەرەو الی باڵیان‬ ‫دەکوتا‪ .‬هەلهەلە و کەیف و خۆشی بوو‪ .‬هەر تیشکی خۆر بوو دەپژا‪ .‬ڕەنگ‬ ‫بوو بالو دەبوو‪ .‬باڵەکان ل ە کاتی هەڵفڕین و لێکداندا ئارامیان لێ هەڵدەگیرا‪.‬‬ ‫دارەکە خۆی لە پشت پەردەیەکی هەزار نەخش و نیگاردا دەشاردەوە‪ .‬لە‬ ‫سەیری سەمای باڵدەکان سەری سوڕمابوو‪ .‬گوێی لە دەنگ و ئاوازی‬ ‫سێحراویان بوو‪ .‬ئەو ئاوازانەی کە دەیانچڕی لە پێهەڵگوتن بە ئارامی و‬ ‫گەشەکردن و بۆ ئەو بەهارە بوو کە موژدەی هاتنیان بە چاو دەدیت‪ .‬چۆنکە‬ ‫بە سەر داری بادامەوە خونچەیەک پشکوتبوو‪ .‬ئەو کاتە بوو کە زانی خونچەی‬ ‫بادامە‪ .‬سەیری دەوروبەری کرد‪ .‬بەڵێ ئەو خونچە بادامێک بوو بە سەر پیرە‬ ‫دارێکەوە‪ .‬لە سەر بەرزایی تەپۆڵکەیەک لە پەنا دەشتێک دا‪ .‬ئەو دەشتەی کە‬ ‫تێێد ا دەنگی ڕووان و گەشە کردنی گوڵ و سەوزە گیا دەهات و تا ڕۆژئاوا‬ ‫یانی تا ئەو جێیەی کە وەکوو بڵێی دەستێکی نادیار شینایی ئاسمانی بە‬ ‫سەوزایی سەرزەوی دۆریبۆوە‪ ،‬درێژایی هەبوو‪ .‬لەو دیوی تەپۆلکەدا‬ ‫‪85‬‬


‫دەریایەکی لە جۆش خۆی دەخواردەوە‪ .‬هەموو الیەک شین دەچوو‪ .‬تەنانەت‬ ‫هەتاو یش‪ .‬بە تێڕامانێکی هەتاو گەرم دەبۆوە‪ .‬ماوەی کاتژمێرێک لە ژێر خۆر‬ ‫دا خۆی ڕاگرت و کەوتە سەرنجدانی جیهانی دەورووبەری‪.‬ئەی هاوار! چی‬ ‫دەدی؟! ئەو تەنیا خونچەی جیهانی دەوروبەری بوو‪ .‬تەنیای تەنیا‪ .‬دڵی لەم‬ ‫تەنیاییەدا وەتەنگ هات‪ .‬لە سەرمان دەلەرزی‪ .‬ئەمجارە نە سەمای باڵندەکان‬ ‫و نە شەیدای دەنگ و ئاوازیان وەجۆشیان نەدەینا‪ .‬ڕۆژ وردە وردە بە سەر‬ ‫دەچوو‪ .‬شینایی ئاوی دەریا بەرەو تارمایی دەڕۆیی‪ .‬وەکوو دەریایەک لە‬ ‫ڕەنگی ئاوی‪.‬‬ ‫کاتێک کە سەیری ئاسۆی دەکرد و دەیدی کە هەر دەمە و بە ڕەنگێکی نوێ‬ ‫خۆی دەنوێنێ‪ ،‬ت ەنیایی خۆی لە بیر دەچۆوە‪ .‬لەو دەمەدا لە ناکاو هەتاوی‬ ‫بەرچاوکەوت‪ .‬کە هاوڕێ لە گەڵ هەر چەشنە ڕەنگێکی ئاوی لە ئاسمانەوە‬ ‫خۆی خزاند و ئاوا بوو‪ .‬دەیویست بگری بۆ تەنیایی خۆی بۆ مەرگی ڕەنگە‬ ‫ئاویەکە و ئاسمانی بێ هەتاو‪ .‬هەموو شتێک نووقمی تاریکی بوو‪ .‬تەپۆلکە خڕە‬ ‫سەوز ەکە ببوو بە شتێکی تاریکی گردبووی مەترسیدار‪ .‬لە نزیکیەوە‬ ‫تاشەبەردێک وەکوو دێوێکی ترسناک تێی ڕامابوو‪ .‬بە سەر بەرینایی ئاسمانی‬ ‫نوورانی دا‪ ،‬پەردەیەکی ڕەش باڵی کێشابوو‪ ،‬کە لە درزە ورد و‬ ‫درشتەکانیەوە‪ ،‬تاڵە دەزووی ڕووناکایی دەهاتە دەر‪ .‬بەاڵم بێ ئەوەی تینی‬ ‫گەرماییان هەبێت‪.‬‬ ‫ڕەشەبایەک لە الی دەریاوە هەڵی کردبوو‪ .‬قایم بە لقەکەوە خۆی مەڵۆس‬ ‫دابوو‪ .‬سپێتی پەلکە گوڵەکانی خستەوە یادی‪ .‬دەبوو خۆی ڕاگرێت لە حاست‬ ‫تاریکایی و خەم و ماندوویەتی و ئەو ڕەشەبایانەی دەریاوە‪ .‬پەلکە گوڵەکانی لە‬ ‫تاو ئێش و ئازار وێک دەهاتن‪ .‬چەندە تەنیا بوو‪ .‬تەنیای تەنیا‪...‬هەتاو بەرەو‬ ‫‪86‬‬


‫کوێ چووبوو‪،‬باڵندەکان چیان بەسەر هاتبوو‪ .‬ڕەنگە دڵگرەکانی ئاسۆ بە چ‬ ‫دەردێک چووبوون‪.‬‬ ‫چەند باڵندەیەکی نامۆ بە سەر لقە دارەکانەوە دەیان نااڵند‪ .‬دەگریان‪ .‬دێو و‬ ‫درنجی ترسناک هجوومیان دەکردە سەر پیرە دار بادامەکە‪.‬‬ ‫هاژەی شەپۆالن شەویان وەلەرزە خستبوو‪ .‬دەشتەکە هاوار و فغانی بوو و‬ ‫نووزەی دەهات‪ .‬ئاسمان کەوتبۆوە پێکەنینێکی سەیرەوە‪ .‬بیری لە جیهانە ئارام‬ ‫و بێ غەوش ەکەی بەر لە پشکووتنی دەکردەوە‪ .‬ئەگەر لە بەر پەلکە گوڵەکانی‬ ‫نەبایە‪ ،‬هەزار دەستان دەگریا‪ .‬شەو وردە وردە ئارام دەبۆوە‪ .‬پەلکە گوڵە‬ ‫ناسکەکانی لە تەوژمی سەرما و ماندوویەتی سەریان بە سەر شانی یەکتر دا‬ ‫بەردابۆوە و خەونیان بە دڵی گەرمی خونچەکانەوە دەدی‪ .‬سەیری ئاسمانی‬ ‫کرد‪ .‬مانگیش وەکوو ئەو بە تەنیا پاڵی وە لێواری سارد و سڕی ئاسمانەوە‬ ‫دابوو‪ .‬ئەگەرچی مانگ گەرمایی پێ نەدەبەخشی‪ ،‬بەاڵم خەمی تەنیایی بوونی‬ ‫لە بیر دەڕەواند و ئەمە خۆی تین و گەرمایی بوو‪ .‬پێی وابوو هەمیشە لە‬ ‫تاریکی گەرمایدا لە مانگ ڕادەمێنێ و شایەدیش هەمووی خەون بووبێ‪.‬‬

‫چاوەکانی کردەوە‪ .‬چی دەدی؟! جارێکی تر هەتاو‪ ،‬ڕەنگی شین و دەریایەکی‬ ‫مات و ئارام‪ .‬شنەبای بەیانی بەرامە خۆش‪ ،‬بالی بەسەر دەشتەکە دەکێشا‪.‬‬ ‫باڵندە بەهاریەکان لە پێ هەڵگوتن بە گواڵن‪ ،‬بە دەنگێکی سێحراوی دەیان‬ ‫خوێند و دەشتەکەش خاترجەم و دڵنیا لە شوێنی خۆی ڕاکشابوو‪ .‬ئای‪....‬چی‬ ‫ڕووی داوە؟! ئایا چۆن چۆنی دەریاکە هاژەی ترسناکی شەو و دەشتەکە هاوار‬ ‫و الاڵنەوەکانی لە بیر چۆبۆوە؟ لە چ جیهانیکی پڕ سەیر و سەمەرەدا دەژیا!‬ ‫مانگ بەرەو کوێ بارگەی پێچابۆوە؟ هێشتا ڕۆژ نیوە نەببوو‪ ،‬ئیتر وەکوو‬ ‫‪87‬‬


‫پێشان خۆی ب ە تەنیا نەدەدی‪ .‬بە سەر داری بادامەکەوە خونچەکان‬ ‫دەپشکووتن‪ .‬هەناسەیەکی دڵنیایی هەڵکێشا‪ .‬پەلکە گوڵەکانی بە گەرمایی هەتاو‬ ‫سپارد و خۆی نوقمی خەوێکی خۆش کرد‪.‬‬ ‫لە ناو خۆیدا لێک دەکشاوە‪ ،‬گەشەی دەکرد‪ .‬چ لە جیهانی خەیااڵت دا‪ ،‬چ لە‬ ‫کاتی بێداریدا‪ ،‬هەموو بەیانیەک شەونم بۆ شۆردنەوەی سەری لێ دەدا‪ .‬شنە‬ ‫با دەستی بە سەر دا دێنا‪ .‬ئەو لە نێوان سەدان خونچە گوڵی بادامدا‪ ،‬بە سەر‬ ‫لقە دارێکی سەر سەوز و مەودای ڕەنگ شینی ئاسمانەوە پاڵی دەدا و‬ ‫سەرگەرمی سەیر کردنی هەتاو دەمایەوە‪.‬‬ ‫دەشتەکە بە گوڵ و سەوزایی داپۆشرابوو‪ .‬تەپۆلکەکە بەرگێکی نوێی کردبۆ‬ ‫بەر خۆی‪ .‬لە درێژایی ئەو ڕۆژەدا هەر هەتاو بوو و ڕەنگی شین‪ .‬بارانە بوو و‬ ‫کۆلکە زێڕینە‪ .‬ئاسمان بوو و پەڵە هەورە ڕەنگینەکان‪ .‬ئیتر لە شتە زەقەکانی‬ ‫ناو تاریکی دا و لە هاژەی شەوانەی دەریا‪ ،‬لە گریان و زاری دەشت‪،‬‬ ‫نەدەترسا‪ .‬بە ڕادەیەک سەیری مانگی دەکرد تا ئەو جێیەی دەچووە خەوێکی‬ ‫شیرینەوە‪ .‬ئێستا بۆی دەرکەوتبوو کە پیرە دارەکە هەموو دەم بە خەبەرە‪.‬‬ ‫ئەمەشیان کۆتایی هات‪ .‬پەلکە گوڵە جوانەکانی ڕەنگیان دەگۆڕا‪ .‬زەرد‬ ‫هەڵدەگەڕان‪ .‬لێی جیا دەبوونەوە و دەکەوتنە بەر پێی پیرە دارەوە‪ .‬بە دڵێکی‬ ‫پڕاوپڕ لە خەم‪ ،‬سەیری زەرد هەڵگەڕان و بوون بە خاک و گڵی دەکرد‪ .‬ئیتر‬ ‫هیچ باڵندەیەک بۆی ناخوێنێ‪ .‬ئەی هاوار!‬ ‫وەرزەکە وەرزێکی تر بوو‪ .‬وەرزی سێبەرە قوڕسەکان‪ .‬لە پاش و پێسی خۆی‬ ‫تا درەنگانێک‪ ،‬شەو ببوو بە خاوەن بەزەیی‪ .‬دەریا فێنکایی با و بارانی بۆ‬ ‫دڵداری ڕەوانەی دەشتەکە دەکرد‪ .‬ئەو هێشتا هەر بە سەر لقەکەوە نیشتبوو‪.‬‬ ‫بەرگەکەی لێک دەکشاوە‪ .‬شکڵ و شێوەی بە خۆوە دەگرت و هەر جارە و‬ ‫‪88‬‬


‫شکڵێک تا چەندی جۆر و شکڵ‪ .‬تا بەرگێکی تر‪ .‬هەر بەرگ بوو بە سەر بەرگی‬ ‫پێشوودا دەکەوتە خوار‪ .‬لێبڕاوانە بە سەر ئێش و ئازاری بەردەوامی‬ ‫گەشەکردنی دا‪ ،‬خۆڕاگری نیشان دەدا‪ .‬لە گەڵ ئەو هەموو ئێش و ئازارانەی‬ ‫'بوون' و 'کران' ڕاهاتبوو‪ .‬لەو کاتەدا کە خۆر لە پێشتی قایمی دەدا‪ ،‬ئاوا‬ ‫دەبوو‪ .‬باران تەپ و تۆزی ڕۆژە بێبیرەوەریەکانی لە لەش دەشۆردەوە‪ .‬مانگ‬ ‫تەنیا کچی ئاسمان‪ ،‬لێی دەڕوانی‪.‬‬ ‫ئێستا بەسەر لقی ئەو پیرە دارەوە ببوو بە بادامێکی تەواو پێگەیشتوو‪ .‬ڕۆژێکی‬ ‫زۆر خۆش و دڵگر دەستی پێ کردبوو‪ .‬شایەد هەتاو لە حاڵی درەوشانەوە دا‬ ‫بووبێت‪ .‬ڕەنگە دەریاکە هێشتاش هەروا هاژەی هاتبا‪ .‬شایەدیش ڕۆژ بەر‬ ‫لەوەی بگاتە نیوەی ڕێگاکەی‪ ،‬تەواو بایە‪ .‬لەو دەمەدا وەکوو بڵێی ئاسمان لە‬ ‫جێگەی خۆی وەستا‪ .‬دەشتەکە هەناسەی نەدەدا‪ .‬ئەویش ڕاوەستا‪ .‬بەشیک لە‬ ‫لەشی سست بوو‪ .‬باڵندەیەک لە سەر لقەکە هەڵفڕی‪ .‬ئەو بێ ئەوەی هەستی‬ ‫بە ئازارێک کردبێت‪ ،‬لە شوێنی خۆی هەلکەندراو بۆ بەر پێی پیرە دارەکە‬ ‫خلۆر بۆوە‪ .‬وای زانی کە ئیتر تەواو بووە‪ .‬لە بەرگ و پێستەکەی هاتەدەر‪.‬‬ ‫پێی وابوو لەم هەموو بێ ناویە‪ ،‬لە هەر دەم گۆڕان بۆ شێوەیەکی تر‪ ،‬لە هەر‬ ‫چاو ترووکاندنیک دا‪ ،‬لە کۆتایی هاتنی و لە دەستپێکی‪ ،‬نەجاتی دەبێت‪ .‬ئازاد‬ ‫دەبێ و بۆ هەمیشە سەیری مانگ کچی تەنیایی شەو دەکات‪.‬‬ ‫بە سەر خاکەکەدا کەوتبوو‪ .‬ساڵوی بۆ بیرەوەریەکانی سەر لقە دارەکە‬ ‫دەنارد‪ .‬گۆڕستانێک لە خۆی بە دوای دا ڕیز ببووون‪ .‬چەندە سەیر بوو‪،‬‬ ‫لێدانی دڵی ڕووەکیانەی پیرە دارەکەی لە خۆی دا هەست دەکرد‪ .‬هەروەها‬ ‫ماندوویەتی قەدە گەندەڵەکەی و هەوڵی ڕیشە بە وەفاکانی لە پێناو بەردەوام‬ ‫بوونی دا‪ .‬کە وا بوو جیا بوونەوە بە مانای کۆتایی نیە‪ .‬بەاڵم کام جیاییە؟ لە‬ ‫‪89‬‬


‫نەرمە وچانێک زیاتر ن ەبوو‪ .‬الی خۆی وتی چ هەستێکی سەیرە‪ .‬وەسەریەک‬ ‫کەوتنەوەی تەواوی کاتەکان لە 'ئێستا' ی دەمێکی هەرچەند تێپەڕ بووندا‪.‬‬

‫پەڕێشان و دڵبزرکاو دەینااڵند‪" .‬من چیم؟ ڕیشەم‪ ،‬لقم‪ ،‬گەاڵم‪ ،‬خونچەم‪ ،‬داری‬ ‫بادامم یان میوەی ئەم دارەم؟ دەمەوێ بزانم‪".‬‬ ‫بە دلشکاوی و توورەییەوە سەیری پیرە دارەکەی کرد‪ .‬کە مات و بێ دەنگ‬ ‫بوو‪ .‬هیچ واڵمێکی خاکەکە بە هاواریەوە نەهاتبوو‪ .‬پەردەیەکی نوێ بالی‬ ‫بەسەر دا کێشا‪ .‬بەر لەوەی بە تەواوی چووبێتە ناو خاکەکەوە‪ ،‬پیرە دارەکەی‬ ‫بینی کە بە بزەیەکی ڕەزایەت ئامێزەوە چاوەکانی دەخستە سەر یەک و ئارام‬ ‫ئارام دەچۆوە خەوێکی بێ بێدار بوونەوە‪ .‬بەاڵم خاکەکە‪ ،‬خاکی میهرەبان و‬ ‫بەزەییە‪ .‬لە ناو خۆی دا جێگەی کردەوە تا کوو لە کاتی خەوی شیرینی پیرە‬ ‫دارەکە دا بێدار بمێنێتەوە‪ .‬بۆیە بە پێچەوانەی خۆر ئەوە بەفرە کە خاکەکە‬ ‫گەرم دەکاتەوە‪.‬‬ ‫ئەویش لە ناو خاکەکەدا چاوەکانی دەکردەوە‪ .‬هیچ شتێک نەبوو کە سەیری‬ ‫بکات‪ .‬خۆیشی نەیدەزانی کە لە ژێر سێبەری کام بیرەوەری دا خەوتووە و‬ ‫چۆن بە هۆشێکی لە شێوەی بیری هەور و دڵێکی پڕ لە ئەستێرە و هەتاو‪،‬‬ ‫گیانی بە چارەنووسی خاکێک سپاردوو ە‪ .‬کەی گیانی تەسلیم بە ئێش و ئازاری‬ ‫بەردەوامی گەنگەڵ بوون و تێک چوون کردبوو؟ چ سیمایەکی نوێی بە خۆوە‬ ‫گرتبوو؟ بەرگی دەروەی‪ ،‬ئەو بەرگە جوان و خۆشڕەنگ و قایمەی‪ ،‬کە‬ ‫زەمانێک شانازی پێوە دەکرد‪ ،‬چ شکل و ڕەنگێکی بە بەردا کرابوو؟ الی خۆی‬ ‫دەیگووت‪ " :‬هەموو شتێک ئەگەرچی لە ڕواڵەت دا لە سەر خۆ و هێواش‬ ‫دەچێتە پێش‪ ،‬بەاڵم بە ڕادەیەک خێرا ڕوودەدات کە لێ پرسینەوە و‬ ‫‪90‬‬


‫لێکۆڵینەوە ‪ ،‬پێی ڕاناگات‪ .‬لە ناو ئەم خاکە دا و لە ناو ئەم خۆ نامۆیەدا زیندانی‬ ‫کراوم‪ .‬نا‪ ،‬خاکەکە ساردە‪ .‬تاریک و بێ بەزەییە‪ .‬قەاڵیەکی بێ ڕێگای دەرباز‬ ‫بوونە‪ .‬دبێت لە دونیای دەرەوە چی ڕوو بدات‪ .‬شارەزای سەرمای بەفر بوو‪.‬‬ ‫' ئاخ ‪ ...‬کەوابوو ئیتر ئاوایە‪ .‬ئیتر تەواوە‪ .‬ڕەنگی شین و هەتاو‪ ،‬ئەمجارە نە‬ ‫هەتاوێک دیارە و نە ئاسمان و نە دەریایەک'‪.‬‬ ‫پێی وابوو لە شوێنێک لە دەرەوەی ئاسمان و زەوی دا کچی تەنیایی شەویش‪،‬‬ ‫لە الیەن الیەنێکی بێ ڕەحم‪ ،‬شتێک لە شێوەی پەردەی ڕەش و تاریکی هەور‬ ‫بۆ هەتا هەتایە شاردوویەتیەوە‪.‬‬ ‫چی بەسەر دەهات؟ دەینااڵند‪ .‬خۆی دەخواردەوە‪ .‬لەت لەت دەبوو‪ .‬دەبوو بە‬ ‫ئاو‪ ،‬دەبوو بە تیشک‪ ،‬دەبوو بە خاک‪ ،‬دەبوو بە ئازار‪ ،‬ئازارێکی جیاواز لە گشت‬ ‫ئازارەکانی دیکە‪ .‬ئازاری ڕووەکەکانی پیرە دار بادامەکە لە ناو بادا‪ .‬ئازاری‬ ‫گشت وشک بوون و تێک شکانەکان و ئازاری ڕووان و سەردەرهێنان‪.‬‬

‫لەو دەمەدا لە گۆڕانی بۆ شێوەیەکی تر ترسی لێنیشت‪ .‬ترسی لە ئێش و‬ ‫ئازار‪ .‬ترسی لە نەناسراوێک بوو‪ .‬ترسی لە پاڕانەوەی ویستەکان و ماندوو‬ ‫بوون و زەحمەت لە پێناو نەتوانینەکان‪.‬‬ ‫پێستی قایم و خۆراگری لەشی‪ ،‬بێهێز لە بەربەرەکانی لە گەڵ فشار هێنانی‬ ‫ناوەوە‪ ،‬قەلشتی دێنا و دەشکا و لەبەر یەک بالو دەبوو‪ .‬ئیتر ستێک جگە لە‬ ‫ئازار لە گۆڕێ دا نەبوو‪ .‬ئەو بەم سرووشتەی ڕازی بوو و دانی بە خۆ‬ ‫داگرت‪.‬‬

‫‪91‬‬


‫هیچ ئاسەواریک لە ڕەنگەکان‪ ،‬لە بەرگەکانی داپۆشێنەر و لە پێستەکان‬ ‫نەمابوو‪ .‬جیهانی ناوەوە و دەرەوە وەکوو یەکی لێ هاتبوو‪ .‬بە یاد و بیرەوەری‬ ‫هەتاو گەرمی دەهاتەوە‪ ،‬لە ناو ناخی هیزی ڕاکێشەری خاک و خەیاڵدا گەورە‬ ‫دەبوو‪ .‬گەشەی دەکرد‪ .‬خاکەکە چەندە بە ڕەحم بوو‪ ،‬چ تامێکی شیرینی‬ ‫هەبوو‪ .‬چەندە بە گەرم و گوڕی و نازکێشانەوە‪ ،‬ڕەگۆڵەکانی لە خۆ دەگرت‪.‬‬ ‫ئێستا ڕەگە باریکەکانی لە گەڵ ڕەگە تێک ئااڵوەکانی پیرە دار بادامەکە‪ ،‬کە‬ ‫وردە وردە بەرەو بەتەواو وشک بوون دەچوون‪ ،‬وێک‬

‫کەوتبۆوە‪.‬‬

‫چووبوو نەوە ناو یەک‪ .‬ببوونەوە بە یەک‪ .‬بەم جۆرە زاکیرە و بیر و هۆشی‬ ‫پیرە دار‪ ،‬لە ناو ئەو داوە وەگەڕ دەکەوت‪ .‬هەر وەکوو ڕابردووی هەموو دار‬ ‫بادامەکان‪ ،‬لە ناو پیرە دارەکەدا کە زەمانێک بە سەر لقەکەیەوە پشکووتبوو‪،‬‬ ‫دەژیا و دەچوو تاکوو ببێ بە داهاتووی هەموو ئەو دارە بادامانەی کە پشتی‬ ‫وشک و چەماوەیان‪ ،‬لە حاست بادا تێک شکابوو‪.‬‬ ‫سەیری دارە بادامەکانی دەکرد‪ .‬لە دو ڕیزی هاوتەریب دا تا ئەو دیوی خاک‪،‬‬ ‫تا ئەودیوی ئاوەکانی ڕۆژگار‪ ،‬تا ئەوپەڕی بەهار و غوربەتی پاییز‪...‬تا دەستپێک‬ ‫و سەرەتای خۆی‪ ،‬هەروەها سەیری خاکی دەکرد‪،‬خاکی لە ناو خاکدا دەدی‪.‬‬ ‫چەندە سەرنج ڕاکێش بوو‪ .‬چینە دەست لێنەدراوەکان‪ ،‬وردە شتە ئەبەدیەکان‪،‬‬ ‫هەریەکە و بە ڕەنگێک‪ ،‬بە شێوەیەک‪ ،‬تا دەگەیشتە ناخی هەموویان‪ ،‬تا دلی‬ ‫گەرم و تاوێنەری زەوی کە لە ناو خۆیدا لێی دەدا‪ .‬تاکوو دەگەیشتە‬ ‫سەرچاوەی لە جۆشی بورکانەکان‪ .‬هەمووی دەدی‪ ،‬هەستی بە هەر‬ ‫زەڕڕەیەک دەکرد‪ .‬ئێستا زاکیرەی ئەو خاکەی کە تێیدا ڕەگی داکوتا بوو‪ ،‬ئەو‬ ‫بایەی کە لێی دابوو‪ ،‬ئەو هەتاوەی کە گەرمی داهێنابوو‪ ،‬زاکیرەی تەواوی‬ ‫بادامەکان لە ناو ئەودا کۆبوونەوە و ببوونە بە یەک‪ .‬بە باشی بۆی‬ ‫دەرکەوتبوو کە گۆڕانکاری بەردەوام‪ ،‬لە هەموو شتێکی هەمیشەیی‬ ‫‪92‬‬


‫خۆڕاگرترە‪ .‬بە وەبەر چاوکەوتنی ڕەنگی ئاوی لە خۆشیان لەرزی‪ .‬هەتاو بە‬ ‫بینینی شاگەشکە بوو‪.‬‬ ‫دەریاکە هەروا هاژەی‬

‫دەهات‪.‬‬

‫دەشتەکە‬

‫ئاوازێکی‬

‫سەرنجڕاکێشی‬

‫تێهەڵکردبوو‪ .‬باڵندەیەک بە دیتنی کەوتەوە بیری بەهار‪ .‬هەموو ئەوانە کە‬ ‫وەبیر خۆی دەهێنایەوە‪ ،‬هەر وەکوو پێشوو بوون‪ .‬تەنیا پیرە دارە بادامەکە‬ ‫نەبێت‪ .‬وای لەم دارە شکۆمەند و گەورەیە‪ .‬لە چیلکە و وردە داری سووتان‬ ‫زیاتر چی لێ نەمابۆوە‪ .‬زۆر حەیف کە درەنگ ناسیبووی‪ .‬لە چاوەڕوانی‬ ‫دەرکەوتنی مانگدا‪ ،‬چاوەکانی بڕیبوونە ئاسمان‪.‬‬ ‫ئەمجارە زۆر هەستی بە دوورە پەرێزی نەدەکرد‪ .‬دڵی لە گەل دڵی دەشت‬ ‫لێی دەدا‪ .‬لە گەڵ دەریا دەیهەژاند‪ .‬بەهاران لە گەڵ ئاوازی باڵندەکان‬ ‫هاودەنگ دەبوو‪ .‬ڕێزی لە پاییز دەگرت‪ .‬لە گەل باران دا ئەشکی دەڕشت و‬ ‫لە گەڵ بەفر دا دەباری‪ .‬ئەوجارە ببوو بە دارە بادامێکی نەونەمام کە وردە‬ ‫وردە بااڵی دەکرد‪ .‬جاری وابوو نیگەرانی گەاڵکەی دەبوو‪ ،‬جاری واش بوو لە‬ ‫تۆفانە بێ و ەختەکان ترسی لێ دەنیشت‪ .‬کاتێ خونچەکانی دەپشکوتن‪ ،‬ئارامی‬ ‫دەگرت‪ .‬سەیری دەکرد‪ ،‬گوێی بە دەنگی کرانەوەیان‪ ،‬بە سرتە و چپەیان لە‬ ‫گەڵ باڵندەکان‪ ،‬بە لێدوانەکانی دەروونیان‪ ،‬دەسپارد‪ .‬هیوا و ئاواتێکی لە دڵدا‬ ‫ڕادێنا‪ ،‬چاوەڕوانی دەکرد‪ .‬لە دەوروبەری ئەو‪ ،‬دارەکان بااڵیان دەکرد‪ .‬گشتیان‬ ‫داری ئەو بوون‪ .‬داری بادام‪ .‬ئەویش خەمی لە چارەنووسیان دەخوارد‪.‬‬ ‫یەکێکیان توانای خۆراگری لە حاست سەرمای نەبوو‪ .‬ئەوی تریان لە ناکا��‬ ‫وشک دەبوو‪ .‬یەکێکی تر بە سەر لقیەوە خونچەیەک نەدەپشکووت‪ .‬بەاڵم‬ ‫سەرەڕای ئەوانەش‪ ،‬ئەوان بەشێک بوون لە ئەو‪ ،‬کە لە کۆتایی شەوێکی سارد‬ ‫و سڕ و درێژدا‪ ،‬وەکوو ئەو موژدەی هاتنی بەهاریان دەدا و لە دەوروبەری‬ ‫‪93‬‬


‫و بە سەر شوێنە جیاجیاکانی تەپۆلکەکەدا‪ .‬بە خونچە داپۆشرابوون‪ .‬ئەگەرچی‬ ‫ئەو هەروا چاوەڕوان بوو‪ ،‬بەاڵم دڵخۆش و بە کەیف لە ناو دارەکانی دا‪،‬‬ ‫پشووی دەدا و هاوڕێ لە گەڵ وەرزەکان لە سووڕان دابوو‪ .‬بەاڵم مانگ‪،‬کچی‬ ‫بێداری شەوانیش لە کاتێکدا کە لە نێوان ئەستێرەکان دا جێی گرتبوو‪ ،‬سەیری‬ ‫دەکرد‪.‬‬ ‫زۆر درەخت لە دڵی خاکەوە سەریان دەرهێنا و زۆر درەختیش لە ڕیشەوە‬ ‫وشک بوون‪ .‬ئەو پڕاوپڕ لە شادی و کەیف و خۆشی‪ ،‬سەیری هاتنیانی دەکرد‬ ‫و بە ناڕەحەتیەکی زۆرەوە دەیڕوانیە کۆچ کردنیان‪ .‬خۆیشی ئیتر ئەو دارە‬ ‫تازە پێگەیشتوو و دڵخۆشە نەبوو‪ .‬چۆنکە بە سەر لەشی دا زۆر یادگاری‬ ‫هەڵکەندرابوو‪ .‬لقەکانی ئەو نەرمی و لە سەرەخۆیەی پێشوویان نەمابوو‪ .‬بە‬ ‫ڕووگرژی لە ژێر هەتاو دا وشک دەبوون و خۆڕاگرانە لە حاست با دا تێک‬ ‫دەشکان‪ .‬ئیتر نە مانگ لە ئاسمان دا دەبیندرا نە هەتاو‪ ،‬نە بەفر دەباری و نە‬ ‫باران‪ .‬پەڵە هەورێکی چڵکن ئاسمانی داپۆشیبوو‪ .‬هەستی بە ماندوویەتی‬ ‫دەکرد‪ .‬دارەکان هەموویان تینوو بوون‪ .‬هەست بە وشک بوون سەراپێی‬ ‫داگرتبوو‪ .‬گرمەیەکی زۆر ترسناکتر لە گرمەی دەریا‪ ،‬دارەکانی وەلەرزە‬ ‫خست‪ .‬خەنجەرێکی داخ سنگی ئاسمانی شەقار کرد‪ .‬ئاگر لە ئاسمان دەباری‪.‬‬ ‫دەستەکە ڕەنگی خۆڵەمێشی بە خۆوە دەگرت‪ .‬دارە بادامەکان بڵێسەیان دەدا‪.‬‬ ‫دەنگی شکان و ورد و خاش بوونیان دەبیست‪ .‬کونجیلە بادامەکان بە سەر لقە‬ ‫داگیرساو و ئاگریناویەکانەوە‪ ،‬دەیاننااڵند‪ .‬دەسووتان و دەبوونە خۆڵەمێش و‬ ‫هەر بۆنی دەشتی سووتاو و بۆنی باڵ و پەڕی گڕگرتووی باڵندەکان‪ ،‬بۆنی‬ ‫بادامە تازە پێگەیشتووە سووتاوەکان و دوکەڵ و تاریکی و ئازاری مانەوە و‬ ‫دیتن‪ ،‬دەهات‪.‬‬

‫‪94‬‬


‫ئاسمان چەندە درەنگ ئەشک دەڕێژێ‪ .‬لقە تازە تێکشکاوەکان لە ژێر باراندا‬ ‫دەشۆرێنەوە‪ .‬ئەو دەمە خۆی بەرچاو کەوت کە نیوە سووتاو ببوو‪ .‬شکابوو‪ .‬لە‬ ‫چاوەڕوانی دا بوو‪ .‬هیوادار بوو‪ .‬هیچی دیکە نەمابوو‪ .‬سەیری خۆی دەکرد‪،‬‬ ‫تاقە دارێکی پیر بە سەر بەرزایی تەپۆڵکەیەکەوە‪ .‬بە قەڵشت و برینە‬ ‫خڕەکانیەوە نیوە سووتاو‪ ،‬وشک بوو بە ئازارەکانی و ماندوو لە ئاکامی‬ ‫ڕاوەستان دا‪ .‬ئیستاش کاتی مابوو تاکوو موژدەی هاتنی بەهار بدات‪ .‬ئیتر لە‬ ‫گەڵ چاوەڕوانی کردن ڕاهاتبوو‪ .‬ئەگەر بە تەواوی وشک بایە‪ ،‬ئەگەر‬ ‫تێکشکابا‪...‬‬ ‫دەیزانی ئەگەر ئەو خونچە بادامەی لە چاوەڕوانی دا بوو‪ ،‬نەپشکوێ‪ ،‬دوای ئەو‬ ‫ئیتر بەهار میوانی دەشت نەدەبوو‪ .‬کەوابوو چاوەڕوانی دەکرد‪ .‬بەفرەکان‬ ‫دەتوانەوە‪ .‬خاک وەکوو هەموو‪...‬لێ بوردوو بوو‪ .‬مانگ دەچووە دەبیر و‬ ‫خەیاڵیەوە‪ .‬لە بیر و خەیاڵی دارێکی بە هەیبەت و شکۆ‪ .‬ئاسمان بە بارانە هەرە‬ ‫خاوێن و پاکترینەکەی دەیشۆردەوە‪ .‬هەتاو ڕێزی لێ دەنا‪ .‬ئەویش سەیری‬ ‫دەکرد‪ .‬هەر بەو سەرسوڕمان و دڵخۆشیەی کە ڕووان و سەر وەدەرنانی‬ ‫گەاڵ سەرەتاییەکانی سەیری کردبوو و هەموو سااڵنیش پشکوتنی خونچەکانی‬ ‫و بە کرانەوەی هەر یەک لەوان‪ ،‬هیوای دەربڕیبوو کە ئەمە کۆتایی‬ ‫چاوەڕوانیەکەی بێت‪ .‬بەاڵم ئیتر ئەو ئاواتەی بە هیوایەکی ناکام دەهاتە‬ ‫بەرچاو‪ .‬لەمەودوا هیوا بە هیچ خونچەیەک نابەستێ‪ .‬ئیتر چاوەڕوانی ناکێشێ‪.‬‬ ‫ئیتر چی دەدی‪ .‬مانگ لە کوێ بوو تا شاهیدی ئەمە بێت‪.‬‬

‫خونچەیەک دەپشکووت‪ .‬کونجیلەی دەکرد‪ .‬کونجیلەی بادام‪ .‬ئەو کونجیلەی‬ ‫کە بە سەرنجێک دڵی چۆ سەر ڕەنگی شین و ئاوی‪ .‬ئەو کونجیلە خنجیالنە و‬ ‫‪95‬‬


‫چووکەی کە سەیری دەوروبەری خۆی دەکرد‪ .‬ئاسمانی دەدیت‪ .‬دەشتی‬ ‫دەدیت کە دەنگی ئاوازی ڕووان وسەردەرهێنانی لێ دەهات‪.‬‬

‫ئەو شکۆفەی کە لە نێوان هاژەی دەریادا‪ ،‬سەیری پەلکە گوڵەکانی دەکرد و‬ ‫دەیپرسی‪ ' :‬من چیم؟' پیرە دارە بادامە گوێی دابوو بە دەنگی تازە پشکوتنی‬ ‫کە سەری سوڕمابوو لە سەیری سەمای باڵندەکان‪.‬‬ ‫بۆچی پشکوتووم؟ لەم جیهانە نامۆیەدا چی دەکەم؟‬ ‫سەرخۆش و ئارام چۆ دەخەو‪ .‬لە پشت پەردەیەکی هەزار ڕەنگ و نیگاری دا‪،‬‬ ‫ئاوا بوو‪ .‬لە نێوان ئاوازی باڵندەکان‪ ،‬گیانی بە وشک بوونی پەیتا پەیتای سپارد‪.‬‬ ‫کە ئەمە خۆی سەرەتایەکی بێ کۆتایی بوو‪.‬‬

‫‪96‬‬


‫دامەزرانم مسۆگەرە‬ ‫شاخەوان عەزیزی‬

‫ئەم دوانیوەڕۆیەش وەکوو ڕۆژانی تر‪ ،‬پاش ئەوەی کە لە سەر خەو شکاندن‬ ‫هەستام‪ ،‬کەڵکەڵەی پیاسە و قەدەم لێدان بە ناو شەقامەکانی شاردا کەوتە‬ ‫سەرمەوە‪ .‬هەرچەند خۆم هێناو برد و جەریدە و ڕۆژنامەکانم ئە ودیو ئەو‬ ‫دیو کرد ‪ ،‬کە بەلکوو بیری چوونە دەر بەو هەوا گەرم و خۆلبارینە لە سەرم‬ ‫دەرباوێژم‪ ،‬بەالم فایدەی نەبوو ‪.‬ناچار بەرەو دیوی عەمامەکە چووم و ئاوێکم‬ ‫بە خۆم داکرد و پاشان دوای خۆ وشک کردنەوە کەمێک لە کرێمی قژم دا لە‬ ‫سەرم و خۆم گورج کرد و بەرەو سەر ڕێگای هات و چۆی پاسەکانی ناوشار‬ ‫وەدەر کەوتم‪ .‬پاش کەمێک چاوەڕوانی کردن پاسەکە دەرکەوت و چڕە‬ ‫دوکەڵە ڕەشەکەی ئەو ناوەی بە تەواوی داگرت‪ .‬دەستم بۆ بەرز کردەوە‪.‬‬ ‫چەند کەسێکی دیکە کە لە خوار منەوە چاوەڕوانی پاسەکەیان دەکرد ویستیتان‬ ‫بێن و لە الی منەوە سەرکەون‪ .‬بەالم شۆفێرەکە بێ گوێدانە دەستە بەرز‬ ‫کراوەکەی من ‪ ،‬تێپەڕی و لە نێوانی هەردوو المان ڕایگرت‪ .‬بۆیە من چەند‬ ‫هەنگاوێک چوومە خوار و چەند کەسەکەی تریش هاتنە سەر و وێکرا سواری‬ ‫پاسەکە بوویین‪ .‬بۆ دانیشتن تەنیا جێگای چوار پێنج کەسێک بەتاڵ بوو‪ .‬لە‬ ‫یەکێک لە کورسیە بەتاڵەکان دانیشتم و نەفەرێکیش دانیشت و شانی وەشانم‬ ‫دا ‪.‬تا دەهات خەڵک زیاتر سەردەکەوت و کاکی شۆفیریش بێ گوێ دانە‬ ‫ناڕەعەتی نەفەرەکان لەو گەرما تاقەت پڕووکێنەی هاوین دا ‪ ،‬هەر خەڵکی تێ‬ ‫دەغزاند ‪ .‬تەنانەت لە بەر قەرەباڵغی ناو پاسەکە نەتدەزانی کە گەیشتوویتە چ‬ ‫مەسیرێک‪ .‬ئایا لە شوێنی مەبەستت تێپەڕیوی یان هێشتا ماوتە‪.‬‬

‫‪97‬‬


‫چوونە بازار ئەگەر لە الیەکەوە خۆشی هەیە‪ ،‬لە الیەکی دیکەوە ناخۆشی‬ ‫ئەوەیە کە لە ناو پاسەکان دا هیالک دەبی تادەگەیە شوێنی خۆت‪ .‬خۆ ئەگەر‬ ‫بە تاکسی بچی دەبێ دە قاتی پاسەکە دەبێ پارە بدەی‪ .‬جا بۆ کەسێک ئەگەر‬ ‫ڕۆژی‬

‫تەنیا‬

‫جارێک‬

‫ڕێگای‬

‫بکەوێتە‬

‫ناو‬

‫بازار‪،‬‬

‫زۆری‬

‫تێدەچێ‪.‬‬

‫دوای ئەوەی کە نزیک بە پەنجا دەقیقە لە ناو پاسەکە دابووم‪ ،‬لە شوێنی‬ ‫مەبەستم دابەزیم‪ .‬بەاڵم چ دابەزینێک‪.‬کراسەکەم شەاڵڵی ئارەقە ببوو‪ .‬قژە‬ ‫کرێم لێ دراوەکەم ئاڵۆز ببوو و جوانی و سەرنجی پێشتری نەمابوو‪ .‬دەستێکم‬ ‫پێدا هێنا و بەرە و قەرەباڵغیەکە شۆر بومەوە‪.‬‬

‫هێشتاش تینی هەتاو کە وردە وردە خۆی لە کەلی ئاوابوون نزیک دەکردەوە‪،‬‬ ‫چڕو چاوی ئینسانی دەسوتاند‪ .‬بە دەم بیرکردنەوە لە وەی کە دەبێ ئەم‬ ‫ئێوارەیە توشی کام یەک لە دۆست و ئاشنایان بم و چەند ساتێک ئەم سەر و‬ ‫ئەو سەری شەقامی لە گەڵ بپێوم‪ ،‬گەیشتمە چوار ڕێیانەی نیشتیمان و لە ژێر‬ ‫نسێی دوکانی ناسیارێک دا ‪ ،‬وەستام‪ .‬بەم الو ئەو الدا دەستم کرد بە ڕوانین و‬ ‫چاوگێڕان ‪ .‬سەر شەقامەکان لە سەیارە و سەر ڕەسیفەکان لە نەفەر جمەیان‬ ‫دەهات ‪ .‬نە سەیارەکان مەجالی پەڕینەوەی نەفەریان لەم بەر جادە بۆ ئەو بەر‬ ‫دەدا و نە تەنانەت نەفەرەکانیش لە شوێنی دیاری کراوی خۆیان دەپەڕینەوە‪.‬‬ ‫بە تەواوی کەوتبوومە سەیر کردنی ئەو دیمەنە ناشارستانیانە و ناشیرینانە لە‬ ‫شارێک کە پایتەختی هەرێم بوو‪ .‬بە جۆرێک چووبوومە ناو قواڵیی سەیر کردن‬ ‫و بیر کردنەوە لەوەی کە دەمدیت ‪ ،‬کە ئاگام لە دەوروو بەری خۆم‬ ‫نەمابوو‪ .‬هەر ئەوەندەم زانی دو کەس هەر یەکە و لە الیەکڕا دەستیان‬ ‫‪98‬‬


‫دەقۆڵم کرد و ڕایان تەکاندم‪ .‬بە ڕادەیەک ترسام کە وەخت بوو هاوار بکەم‬ ‫و بڵێم‪ :‬کوڕە ڕفاندیانم ‪ ،‬مەیەڵن بمبەن‪ ،‬ئەوانە تیرۆریستن ‪ ،‬من پەنابەری‬ ‫سیاسیم‪ .‬ئەوان کە هەستیان کرد بە تەواوی شڵەژاوم لە قاقای پێکەنینیان دا‪.‬‬ ‫لەو کاتە دا بوو کە ناسیمنەوە‪ .‬شاکار و شاسوار ئەو دو هاوڕێیەم بوون کە‬ ‫ئەوانیش وەکوو من پەنابەری سیاسی سەر بە یوئێن بوون و هەمان ئەو هۆ‬ ‫و مەبەستەی کە منی هێنابۆوە ئەو شارە ئەوانیشی وادار بە گرتنە بەری ئەو‬ ‫ڕێگایە کردبوو‪.‬‬ ‫بە دەنگێکی ئاڵۆز و پچڕ پچڕ و تێکەڵ بە ترس و خۆفێک کە هێشتا بەری نەدا‬ ‫بووم و سەراپای لەشم دەلەرزی و نەمدەتوانی پەردەیەک بە سەر ترسەکەم‬ ‫دا بکێشم ‪ ،‬چاک و چۆنی و ئەعواڵ پرسیم لە گەڵ کردن‪ .‬نزیک بە دە ڕۆژ‬ ‫بوو کە ئەوانم نەدیبوو‪ .‬ئەوانیش هەر بە پێکەنین و گاڵتەوە‪ ،‬قسەیان دەکرد‪.‬‬ ‫دەیانزانی کە توشی شۆک و ترسێکی زۆریان کردووم‪.‬‬ ‫وتم با لەوە بگەڕێین‪ ،‬با جارێ خۆمان بە دوکانێک دابکەین و سەر و ساردیەک‬ ‫بخۆینەوە خۆ وشک بوومەوە لە توونیان‪ .‬دوای ئەوە بە تێروتەسەلی قسەی‬ ‫خۆمان دەکەیین‪.‬‬ ‫بەرەو دوکانی ساردی فرۆشێک کە هەر لەو بەری خۆمانەوە بوو کەوتینە‬ ‫ڕێ‪ .‬لەوێ هەر یەکە و ساردیەکمان خواردە وە هەر کەسەی لە بەرە خۆیەوە‬ ‫دەستی بۆ باخەڵی برد‪ .‬منیش ئەوجار بە بزەیەکەوە کە دیسانیش ترسی هەر‬ ‫ڕەگەل دابوو‪ ،‬وتم ‪" :‬پیاوی دەترسێنن و دەمیشی شیرین دەکەن‪ .‬بە خوا هەر‬ ‫نابێ و ئەوە با عایدی خۆم بێت "‬

‫‪99‬‬


‫پارەی ساردیەکانم دا و هاتینە دەر‪ .‬چەند هەنگاوێک ئەوال تر‪ ،‬عبدالال ی‬ ‫جگەرە فرۆشی پەنابەریش وەستا بوو‪ .‬ئەو تەختە دارەی کە بۆ هەڵگرتنی‬ ‫پاکەتە جگەرەکان درووستی کردبوو‪ ،‬لە بەر دەمی خۆی داینابوو و خۆیشی بە‬ ‫سەریەوە هەڵوەستابوو‪ .‬بە مەبەستی کرینی پاکەتە جگەرەیەک بۆ شاسوار‬ ‫چوومە الی‪ .‬ساڵوم لێ کرد و ڕۆزمەن ڕۆیاڵێکم لێ کرێ‪ .‬پاشان لە هەواڵی‬ ‫تازەی پێوەندیدار بە پەنابەرانەوە لێم پرسی‪ .‬دیارە ئەویش هەر ئەوەندەی‬ ‫من ئاگای لێ بوو و هیچی تازەی بە الوە نەبوو‪ .‬بۆیە ماڵ ئاوایم لێ کرد و‬ ‫گەڕامەوە الی شاکار و شاسوار‪ .‬پاکەتەکەم دایە دەست شاسوار‪ .‬ئەو زۆری‬ ‫پێ سەیر بوو کە چۆنە بێ ئەوەی داوام لێ بکات جگەرەم بۆ هێناوە‪ .‬بەاڵم لە‬ ‫الی من هیچ سەیر نەبوو‪ .‬شاسوار کە زۆر جار جگەرەی بە جگەرە‬ ‫دادەگیرساند‪ ،‬لەو ماوەیەدا کە پێکەوە بووین نەمدی جگەرەیەک هەڵبکات‪.‬‬ ‫ئەوە بوو کە هەستم کرد لێی بڕاوە و وەزعی گیرفانیشی ئەوەندە ناجوورە‬ ‫کە ناتوانێ لە خواردن بگێڕێتەوە بۆ پاکەتە جگەرەکانی‪.‬‬ ‫شاسوار کە پاکەتەکەی لێ وەرگرتم هەر گورج کردیەوە و جگەرەیەکی‬ ‫داگیرساند‪ .‬هەوا هێدی هێدی بەرەو فێنکایی دەچوو و ئەو تین و تاوەی‬ ‫پێشتر نەمابوو‪ .‬شاسوار بە دەم مژ لێدان و دوکەڵ دەرهاویشتن‪ ،‬وتی با‬ ‫سەرێک لەم چاخانەی مام سەیدە بدەیین‪ ،‬پیاوێکی باشە و چەند ڕۆژێکە‬ ‫بەڵێنی پێ داوم کە بە شاگردی خۆی دام بمەزرێنێ‪ .‬منیش کە دەمێک بوو‬ ‫ئیشتیای چا خواردنەوەم هەستابوو و شاکاریش زۆر تامەزرۆی چا بوو‪،‬‬ ‫قەبوڵمان کرد و وێکڕا چووینە ژووری چا خانەکە ‪ .‬قەرەباڵغیەکی زۆر لە‬ ‫دەرو ژووری چاخانەکە بەدی دەکرا‪ .‬لە الیەک قۆڵیک تاوڵەیان دەکرد و لە‬ ‫الیەکی دیکەش دۆمینە و ئەزنیف‪ .‬تەلەفزیۆنە شاشە بیستەکەی چاخانە‪،‬‬ ‫فیلمێکی ئەجنەبی پێشان دەدا‪ .‬بەشێک لە میوانەکان کە یاریان نەدەکرد ‪،‬بە‬ ‫‪100‬‬


‫وردی لەو فیلمە ڕامابوون ‪ .‬شاگردەکە کە شاسواری ناسیەوە ‪ ،‬بە خێر هاتنی‬ ‫گەرمی کردین و هەر گورج و گۆڵ سێ چای هێنا و لە بەر دەممانی دانا‪ .‬بە‬ ‫ناو چاخانە و خەڵکەکە دا چاوم گێڕا بۆ ئەوەی بزانم کامەیان مام سەیدە‪ .‬چۆن‬ ‫شاسوار زۆر باسی بۆ کردبووم و بە کەسێکی مەشڕەف خۆشی پێ‬ ‫ناساندبووم‪ .‬هەر بۆیە عەقلم بڕی نەدەکرد کە هیچ کام لەو کەسانە بێت کە‬ ‫لە چاخانەکە دابوو‪ .‬شاسوار کە لە سەر و سیمام ڕا دەیزانی چاوەکانم بە دوای‬ ‫کەسێک دا وێڵن و نایبینێتەوە‪ ،‬لێی پرسیم سەیری کێ دەکەی و لە کێ‬ ‫دەگەڕێی‪ .‬منیش بە دەم چاوگێڕانەوە وتم مام سەیدی چاخانە‪ ،‬ئەوەی قەولی‬ ‫دامەزرانی پێ داوی‪ ،‬کوا بۆ نایبینم‪ .‬ئەو کە دەیزانی بە دامەزرانی لە سەر‬ ‫ئیشێک‪ ،‬منیش لە ڕادەبەدەر خۆشحاڵ و دڵخۆش دەبم‪ ،‬وتی‪ :‬بەر لەوەی‬ ‫تووشی تۆ ببین‪ ،‬چاوم پێی کەوت کە بە ناو قەرەباڵغیەکەی سەرشەقامەکە دا‬ ‫تێپەڕی‪ .‬وا دیارە هێشتا نەگەڕاوەتەوە‪ .‬بەاڵم خەمت نەبێ دامەزرانم‬ ‫مسۆگەرە‪.‬‬

‫‪101‬‬


‫شاسوار و چاخانەکەی مام جەبار‬ ‫شاخەوان عەزیزی‬

‫چوار ڕێیانەی نیشتیمان لە ناوەندی شار و لە نزیک قەالی دێرین هەڵکەوتووە‬ ‫‪ .‬باغی شار ‪ ،‬گەراجی نیشتیمان ‪ ،‬بانکی ڕەشید ‪ ،‬هوتێل دونیا ‪ ،‬دەوران دەوری‬ ‫چوارڕێیانەکەیان داوە‪ .‬لە مابەینی بانک و هوتێلەکەدا چەند چاخانەیەکی‬ ‫قەرەبالغ دەبیندرێ‪ .‬چاخانەی مام سەید و مام جەبار لە وانی دیکە زۆر‬ ‫بەرچاوترن‪ .‬مشتەری چاخانەکان یان چاخۆرەوەکان بە زۆری ئەو کەسانەن کە‬ ‫پێیان دەگوترێ جەڵەب کڕ‪ .‬ئەو جەڵەب کڕانە هەر لە نێو چاخانەکان دا بە‬ ‫دەم خواردنەوەی چای و یاری تاوڵە و دۆمینە ‪ ،‬مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی‬ ‫جەلەبیشیان دەبرنەوە‪ .‬لە ڕاستیدا ئەوێ وەک ناوەندێکی لێ هاتووە بۆ کار و‬ ‫باری بازرگانی جەڵەب‪ .‬ئەو کەسانەی کە لە و مەحامەلەدا سودێکیان پێ‬ ‫دەبڕێ ‪ ،‬پارەی چای ژمارەیەکی زۆر لە کەسانی دەوروبەری خۆی وە ئەستۆ‬ ‫دەگرێ ‪ ،‬یان هەر وەکوو بۆ خۆیان دەڵین لە سەر حیسابی خۆیان گازی‬ ‫ساردی و شەربەتی ئەو نزیکانە دەکەن بۆ خەڵکەکە‪ .‬مندااڵنی وردە فرۆش‬ ‫ئەشیاکانیان لە پەنا و پەسیوان داناوە و لێکدا‪ ،‬لێکدا و بێ پسانەوە هاوار‬ ‫دەکەن و مشتەری بۆ الی خۆیان ڕادەکێشن‪ .‬ئەو مندااڵنەی تەختە داری‬ ‫جگەرە هەڵگرتنیان لە مل کردووە بەردەوام بە ناو جەڵەب کڕەکان دا لەحاڵی‬ ‫هات و چۆ دان و ئەوانیش دەزانن نانیان لە کوێ دایە‪ .‬ئەوان بێ ئەوەی‬ ‫هەست بە ماندوو بوون بکەن بە بەردەوامی بۆ فرۆشتنی جگەرەکانیان هاوار‬ ‫دەکەن ‪ .‬دیارە ئەم کارەی ئەوان بێ ترس و موشکیلە نی یە و بە بەردەوامی‬ ‫چاویان لە دەوروبەری خۆیانە لە ترسی هاتنی تیمی پۆلیسی شارەوانی کە‬ ‫ڕێگرە لە فرۆشتنی وردەواڵە لە سەر ڕەسیفەکان و شوێنی هات و چۆی‬

‫‪102‬‬


‫خەڵک ‪ .‬بۆ ئەو مەبەستە منداڵەکان بە گرووپ و دەستە ی جۆراوجۆر دابەش‬ ‫بوون و هەر کەسەی ئاگاداری شوێنێکە کە پۆلیسەکانی لێوە دێن‪ .‬کاتێک کە‬ ‫بینیان پۆلیسی داربە دەستە وەی شارەوانی بەرەو الیان دێت‪ ،‬گورج تێی‬ ‫دەتەقێنن و هەر یەکەی لە قوژبنێک دا خۆی حەشار دەدا تاکوو پۆلیسەکان‬ ‫دوور دەکەونەوە و دیسان هەمان بەرنامەی پێشوویان دووبارە دەکەنەوە و‬ ‫بە ئەشیا و پاکەت و جگەرەکانیان هەڵدەڵێن ‪.‬‬ ‫مام جەبار لە ناو چاخانەکەی دا ئەوە بۆ چەند مانگ دەچێ کە شاگردێکی‬ ‫تازەی دامەزراندووە‪ .‬شاگردە تازەکەی ناوی (شاسوار)ە کە لە هوتێلەکەدا‬ ‫لە گەڵ هاورێیەکی دیکەی بە ناوی شاکار لە یەکێک لە هۆدەکان دا دەژیت‪.‬‬ ‫ئەوان ئەو هۆدەیان بە نرخی سێسەد دینار بە کرێ گرتووە ‪.‬ئەوان خەلکی‬ ‫ئەوێ نین و لەو شارەدا غەریبەن‪ .‬ئەوان خەلکی پارچەیەکی دیکە لە نیشتیمانی‬ ‫دابەش کراون ‪ .‬ئەوان بەشێکی زۆر لە تەمەنی الوێتیان لە ناو شۆڕش و بە‬ ‫خەبات کردن بە سەر بردووە‪ .‬لە گەل تاڵی و سوێری زۆر و سەختی و‬ ‫دژواری ڕۆژگار دەست و پەنجەیان نەرم کردووە‪ .‬لەو تەمەنەدا زۆر‬ ‫نەهامەتیان توش بووە و تامی تاڵی ژیانیان چێشتووە‪ .‬هەر دەم و ساتێک لە‬ ‫ژیانیان پڕە لە ڕووداوی گرینگ و سەرنج ڕاکێش‪ .‬لە دەورانی سەرەتای‬ ‫ژیانیانەوە بگرە تا دەگاتە دەورانی خەبات و تێکۆشان لە پێناو ئامانج و ڕزگاری‬ ‫گەلێک دا ‪.‬لەوێشڕا بۆ ئەو دەورانەی کە وا بۆ چەند ساڵێک دەچێ بە ئاواتی‬ ‫چوونە هەندەران و حەسانەوە لە دوای ئەم هەموو سەختی و دژواریانە کە‬ ‫تووشیان هاتووە‪.‬‬ ‫لەو بەشەدا ملیان داوەتە ژێر باری سەختی ژیان لەو شارەدا ‪.‬لە شارێک دا‬ ‫کە بە پڕ حەشیمەت ترین شاری کوردستان دەژمێردرێ و بێ کاری و‬ ‫‪103‬‬


‫نەداری و گرانی وەک دێوەزمەیەکی لە شەڕ‪ ،‬بەربینگی بە خەڵک گرتووە‪ .‬لە‬ ‫شارێک دا کە دەیان هەزار کەسی ئاوارەی شەڕە ناوخۆییە خۆکوژیەکانی بە‬ ‫خۆوە گرتووە‪ .‬لە گەڵ ئەوەشدا سەدان بنەماڵەی هاوبیر و هاوڕیی شاسوار و‬ ‫شاکار‪ ،‬کە هەر وەکوو ئەوان ئاواتی چوونە هەندەران و ماندوو بوون لە‬ ‫خەبات هەڵی گرتوون و بەشێکیان لە ئەسەری زوڵم و زۆری ڕژیمەکەیان‬ ‫ئاوارە بوون ‪ ،‬لەو شارەدا گیرساونەوە‪ .‬جا لە شارێکی ئاوادا دەبێ ژیان چەندە‬ ‫سەخت و پەیدا کردنی شوێنی حەوانەوە چەندە دژوار بێت‪.‬‬

‫شاسوار هەموو ڕٶژێ بەر لە تاوهەاڵت بە هۆی زەنگی کاتژمێری سەر‬ ‫تاقەکە لە خەو هەڵدەستێ‪ .‬هاوکاتیش شاکاری هاورێی لە خەوی شیرین‬ ‫ڕادەپەڕینێ ‪ .‬لەو کاتەدا دەچێتە سەر کار و تا هەتاو بۆ خۆ حەشار دان دەچێتە‬ ‫ئەودیو کەل و تارمایی شەو باڵی بە سەر ناوچەکە دا دەکێشێ‪ ،‬هەروا‬ ‫بەردەوام و لە سەر پێیان خەریکی چای تێ کردن و بەخێر هێنانی میوانەکانە‪.‬‬ ‫ماوەی چەند مانگێکە بێ پسانەوە ئەو ڕۆژانە دووبارە دەبنەوە‪ .‬ماندوێتی و‬ ‫وەڕەز بوون وردە وردە لە ڕووخساری شاسوار بەدی دەکرێن ‪.‬ناحەقی نی‬ ‫یە ‪ .‬چۆنکوو بە ڕاستی ملی داوەتە ژێر باری پیشەیەکی تاقەت پڕووکێنە وە ‪.‬‬ ‫چار نی یە و هەر دەبێ بیکات‪ .‬چۆنکوو لە پێناو ئامانجێک دایە‪ .‬تا ئەوکاتەش‬ ‫بۆ مەبەستێک تووشی ناڕەحەتی و ئازار نەبی و لە خۆبردووانە هەنگاو‬ ‫هەلنەگری‪ ،‬قەت کۆرپەی شادی و ئاوات لە ئامێز ناگری‪ .‬ئەوەی شاسوار‬ ‫دەیکات لە پێناو مانەوە و ئەو ژیانە دایە کە دەستەبەرێکە لە پێناو سەفەری‬ ‫هەندەرانی دا‪.‬‬

‫‪104‬‬


‫دەیانی وەک شاسوار سەرەڕای بوونی ڕابردوویەکی زۆری خەبات و‬ ‫بەرخۆدان و شانازی ‪ ،‬کەچی بە ناچاری ملیان داوەتە ژێر باری کاری تاقەت‬ ‫پڕووکێنەوە‪ .‬ئەمە جێی شانازی یە و هیچ شەرم هەڵناگرێ ‪.‬شاسوار‬ ‫نموونەیەکە لەو مرۆڤانەی کە ئامادەیە ژیانێکی سەخت و بە کولەمەرگی بباتە‬ ‫سەر‪ ،‬بەاڵم قەت سەر بۆ دوژمنەکەی نەوی نەکات‪ .‬ئامادەیە ڕۆژی زیاتر لە‬ ‫دە سەعات لە سەر پێ بوەستێ و ڕەنجی زەحمەت و ماندوو بوونی خۆی‬ ‫بخوات‪ .‬بەاڵم ئامادە نیە ژیانێکی سەرشۆری هەڵبژێری کە بێ ماندوو بوون‬ ‫ئیمکاناتی ژیانی بۆ فەراهەم دەکرێ‪ .‬سەرەنجام ڕۆژێک شاسوار و‬ ‫شاسوارەکان کە بەردەوام لە حاڵی بەربەرەکانی لە گەڵ سەختیەکانی ژیان‬ ‫دابوون‪ ،‬ئاکام و بەرهەمی ئەم ڕۆژە سەختانەیان دێتە دی و بە چاوی خۆیان‬ ‫دەیبینن‪ ،‬ئەوکات قەدری خۆشیەکانیان دەزانن ‪.‬‬

‫‪--------------------------------------‬‬

‫‪105‬‬


‫'پیرە پیاوێکی نابینا'‬ ‫لە تەمەنی سێزدە ساڵی دا زانیم و تێگەیشتم بۆ ئەوەی بژیم و بەردەوام بم‬ ‫لە ژیان ‪ ،‬دەبێ لە سەر پێی خۆم بوەستم‪ .‬دو ساڵ لەمەوبەر کاتێک کە دایک‬ ‫و باوکم لە یەک جیا بوونەوە‪ ،‬لە بەر ئەوەی کە باوکم موعتاد بوو و توانای‬ ‫پەیدا کردنی بژێوی ژیانی خۆیشی نەبوو‪ ،‬بە ناچار کەوتمە گەڵ دایکم و‬ ‫درێژەم بە ژیان دا‪ .‬ساڵی یەکەم ژیانم زۆر بە باشی تێپەڕی‪ .‬بەاڵم لەوکاتەوە‬ ‫کە دایکم لە گەڵ خاوەن کارەکەی کە لە شیرکەتێک دا کاری دەکرد‪ ،‬ژیانی‬ ‫هاوسەرێتی دامەزراندەوە‪ ،‬بەم هۆیەوە بوو کە ژیانی منیش ئال وگۆڕی بە‬ ‫سەر دا هات و بەرەو ناخۆشی چوو‪ .‬زرباوکم تەنیا چەند مانگی سەرەتا لە‬ ‫گەڵم باش بوو‪ .‬لە دوای چەند ماوەیەک من لە بەر چاوی کەوتم و بووم بە‬ ‫دێوەزمە‪ .‬ئیتر ژیانی من هەر شەق و تێهەڵدان بوو‪ .‬زۆر جار هەستم دەکرد‬ ‫کە ئیتر ناتوانم ئەو هەموو ئازار و ئەشکەنجە قبول بکەم ‪،‬بەاڵم کاتێک بیرم لێ‬ ‫دەکردەوە کە هیچ جێگایەکی دیکە شک نابەم و جیا لە ماڵی دایکم شوێنێکم بۆ‬ ‫ژیان نی یە‪ ،‬ناچار دەبووم بێ دەنگ بم و بیری لێ نەکەمەوە‪.‬‬ ‫کاتێک زرباوکم هەستی کرد کە من بەرگەی شەق و لێدانەکانی دەگرم و بە‬ ‫المەوە زۆر گرینگ نیە‪ ،‬ڕووی لە دایکم کرد و قسەی دوایی خۆی کرد‪ .‬بە‬ ‫دایکمی وت یان ژیان لە گەڵ کوڕەکەت هەلبژێرە یان لە گەڵ من‪ .‬دایکیشم‬ ‫کە من پێم وابوو و دەبوو هەر وابێ‪ ،‬ڕێگایەکی تری نەبوو جیا لە ژیان لە گەڵ‬ ‫هاوسەرەکەی‪ .‬هەر بۆیە ژیان لە گەل مێردەکەی هەڵبژارد و بەم جۆرە من‬ ‫دەربەدەری شەقامەکان بووم‪.‬‬

‫‪106‬‬


‫چەند ڕۆژی سەرەتایی خەریکی دەرۆزە کردن بووم و شەوانیش لە ناو‬ ‫باخەکانی شاردا دەخەوتم‪ .‬ڕۆژێک لە گەڵ پیرە پیاوێکی نابینا دا ئاشنا بووم کە‬ ‫جگەرەی دەفرۆشت‪ .‬پیاوێکی زۆر دڵ فراوان بوو‪ .‬کاتێک کە من بە سەرهاتی‬ ‫ژیانی خۆم بۆ گێڕایەوە‪ ،‬دەستی کرد بە گریان‪ .‬زۆر گریا و بەزەیی پێم دا‬ ‫هاتەوە‪ .‬لە دوایی دا ڕووی تێ کردم و وتی‪ " :‬من کەسێکی تەنیام‪ .‬شوێنی‬ ‫ژیانی من‪ ،‬دوکانەکەی جگەرە فرۆشیمە و جێگای کەسێکی دیکەشی تێدا‬ ‫دەبێتەوە‪ .‬ئەگەر پێت خۆش بێت دەتوانی لەوێدا لە گەل من بژی‪ .‬من شتێکی‬ ‫ئەوتۆم لە تۆ ناوێ‪ .‬نامەوێ هیچ یارمەتیەکی منیش بدەی‪ .‬ئەوەی لە تۆم‬ ‫دەوێ ئەوەیە دەبێ درێژە بە خوێندن بدەی‪ .‬من تا دوایین قۆناغ خەرجی‬ ‫خوێندنەکەت دەدەم‪ .‬بەاڵم ئەگەر ڕۆژێک بۆم دەربکەوێت کە کەسێکی‬ ‫دەرس نەخوێنی ‪ ،‬ئیتر یارمەتی من کۆتایی پێ دێت‪ .‬بەم شەرتە ڕازیت؟"‬

‫من پێم وابوو ئەمە باشترین و گونجاوترین شەرت بوو‪ .‬لەبەر ئەوەی من‬ ‫ئاواتم ئەوە بوو کە بتوانم درێژە بە خوێندن بدەم‪ .‬بەم جۆرە لە بەیانی‬ ‫ڕۆژی دواترەوە هۆدە شەش مەتریەکەی پیاوە پیرەکە ‪ ،‬کە بوو بە دایک و‬ ‫باوک و هەموو کەسی من‪ ،‬بوو بە مزڵ و ماڵی من‪.‬‬

‫چەند ڕۆژ دواتر لە قوتابخانەیەک ناونووسیم کرد و دەستم کرد بە دەرس‬ ‫خوێندن‪ .‬بە هۆی ئەوەی کە ڕادەی خەرجی پیاوە پیرەکە لە جاران زیاتر بوو‪،‬‬ ‫بە ناچار لە کاتژمێر شەشی بەیانیوە تاکوو دوازدەی شەو کاری دەکرد‪.‬‬ ‫هەمووی لە بەر ئەوە بوو کە من هەست بە خۆشی بکەم و ژیانم خۆش بێت‪.‬‬ ‫‪107‬‬


‫جارجاریش کە دەمویست لە کارەکانی دا یارمەتی بدەم‪ ،‬لێم توورە دەبوو و‬ ‫دەیگوت وا دیارە بڕیارەکانت لە بیر چۆتەوە؟ تۆ ئەگەر دەتەوێ یارمەتیم‬ ‫بدەی وا باشە دەرسەکانت بخوێنی‪ .‬سەرکەوتنی تۆ لە خوێندن دا گەورەترین‬ ‫یارمەتیە بۆ من‪.‬‬

‫بەم جۆرە من لە خوێندن بەردەوام بووم و زۆر باش دەمخوێند‪ .‬ڕەنجێکی‬ ‫زۆرم کێشا‪ .‬زۆر شەوان کە نانێکی کەممان هەبوو بۆ خواردن‪ ،‬پیرە پیاوە‬ ‫کوێرەکە دەیوت من تێرم و نان ناخۆم‪ .‬تەنیا لەبەر ئەوە بوو کە نانەکە بۆ‬ ‫من بێت‪ .‬منیش دەمگوت نانم خواردووە ‪ ،‬بۆ ئەوەی ئەو برسی نەبێت‪ .‬هەر‬ ‫بۆیە هیچمان نانە کەمەکەمان نەدەخوارد و ئاخرەکەی بە نسیبی پشیلەکانی‬ ‫دەرو جیرانان دەبوو‪.‬‬

‫ساڵە سەختەکانی ژیانم بەم جۆرە تێپەڕی و توانیم لە یەک ساڵ دا دو پۆل‬ ‫بخوێنم‪ .‬لە تەمەنی شازدە ساڵیدا توانیم شەهادەکەم وەربگرم و ساڵی‬ ‫دواییش چوومە زانستگا‪ .‬حەوت سال دواتر توانیم لە بواری دوکتۆریدا زانستگا‬ ‫بە کۆتایی بگەیەنم‪.‬‬

‫ئێست ا کە ئەم نامەتان بۆ دەنووسم‪ ،‬ماڵێکی گەورەم کڕیوە‪ .‬پیرە پیاوە‬ ‫کوێرەکەش کە ئێستا بە ڕیش سپی گەڕەکی تازە دادەندرێ‪ ،‬لە گەل من‬ ‫دەژی‪ .‬ئێستا من خاوەن پارە و سەروەت و بەختەوەریم‪ .‬ماڵە شەش‬ ‫مەتریەکەمان پاراستووە و زۆرجار بە تەنیایی دەچمەوە ئەو ماڵە بچکۆاڵنەیە و‬

‫‪108‬‬


‫شوکر ی خوای گەورە دەکەم و ئەوەم لە بیر نەچۆتەوە کە من لە کوێوە‬ ‫گەیشتوومە کوێ‪.‬‬

‫تێبینی‪ :‬ئەم نامە لە یەکێک لە گۆڤارە کۆمەاڵیەتیەکانی ئێران باڵو کرابۆوە و‬ ‫بە داخەوە ناوی نووسەرەکەی یان سەرچاوەکەی بۆ من مەعلووم نەبوو‪.‬‬

‫وەرگێڕانی ‪ :‬شاخەوان عەزیزی‬

‫‪109‬‬


‫بەشی دوهەم‬ ‫کۆمەڵە شێعری وەرگێڕدراو‬

‫قه سیده ی‬ ‫شین‪ ،‬خۆڵه مێشی‪ ،‬ڕه ش‬

‫له شه وانی غه می ته نیایی خۆما‬ ‫بۆ چاوی پر له سه رنجی تۆ‬ ‫ده بمه (دەروێش)‬ ‫من له م تاریکی یه دا‬ ‫له م ڕه شه شه وه تاقه ت پڕووکێنه دا‬ ‫ده بمه زیاره تکه ری بسکی ڕه شت‬ ‫بسکی تۆ ئاڵۆز تر له ئه ندێشه م‬ ‫بسکــی تۆ شه وی بێ کۆتایی‪ ،‬دارستانی بــۆن خـــۆش‬ ‫بسکی تۆ شه پۆلی ده ریای خه یاڵ‬ ‫تێک ده شکێنێ‬ ‫خۆزگه شه وێک له ده ریای بسکی شه پۆالویتا‬ ‫به به له می ئه ندێشه و خه یاڵ‬ ‫به ده م ماچه وه‬ ‫به سه ر شه پۆله کانا تێ ده په ڕیم‬ ‫‪110‬‬


‫خۆزگه به درێژایی ته مه ن‬ ‫به سه ر ده ریای ئه م شه پۆله ڕه شانه دا‪،‬‬ ‫سه فه رم ئه کرد‪.‬‬ ‫من ئێستاش لێواو لێوم له شادی‬ ‫به بۆنی هه ناسه کانت‬ ‫له ئه ندێشه ی منا‬ ‫بســــکی تۆ خه ریکی سه مای خۆیه تی‬ ‫خۆزگه په نجه کانم‬ ‫دەچۆ نێو شەوی بسکی ئاڵۆزکاوی تۆوە‬ ‫چاوه کانم‪ ،‬سه رچاوه ی تێزانـــــی فرمێـــسک‬ ‫گۆناکانم ڕووبـــه ری ڕووبـــــــار‬ ‫خۆ زگه له سه رنــجی تــۆ دا‬ ‫به بوون و نه بوون‬ ‫وه کوو بڵقی سه ر ئـــــاو‬ ‫ده خووالمه وه‬ ‫شه وی بێ مانگه شـــــــه و‬ ‫شه وی بێ ئه ستـــێره‬ ‫هه ورێکی خۆڵه مێشی نـــه زۆک‬ ‫ته واوی ئاسمانـــی داپۆشیوه‬ ‫دڵگره هه وری خۆڵه مێشی نـــه زۆک‬ ‫دڵگرتـــره بێ ده نگــی تــۆ‬ ‫له پشت په رده ی خۆڵه مێشی ساردی ئه فسووســـــــــــــی‬ ‫بێ بروایــی دا‬ ‫ئه وینی گه رانه وه به ره و الی تــۆم‪ ،‬له سه ر دایـــه‬ ‫به اڵم تاڵی ساردی بـــێ برواییت‬ ‫به ستوویه ئه و پێــــــــــیه ی ڕێگامی گــرتۆته بـــه ر‪،‬‬

‫‪111‬‬


‫هه وری خۆڵه مێشــــی نه زۆک‬ ‫گرتوویه ڕێ له باڵنده ی سه رنـــــجم‬ ‫وای له بــاران‪ ،‬وای له بــاران‬ ‫بارانه شووشـــــــه ی په نجه ره ی شووشته وه‬ ‫به اڵم ئه دی کێ وێنه ی تۆ‬ ‫له سه ر دڵی من ده شواتــــــــه وه؟‬ ‫ئاسمان ڕه نگ خۆ ڵه مـــێش‬ ‫منیش دڵ ته نــــــگ‬ ‫له ناو قه فه سی ساردی هۆده که مــــدا‬ ‫باڵنده ی سه رنجم تا ئه و په ر‪ ،‬ده فرێ‬ ‫وای له بــاران‪ ،‬وای له بــاران‬ ‫شووشتــیه وه باڵی باڵنده کانی سه رنجم‬ ‫خه و خه ونـــی له بیر چووه کانه‬ ‫له خــه و تێ بگــــه م‬ ‫که بێ ده نگی یه کــــــــان تێــــیدا ده ســـه اڵت داره‬ ‫من له ناو خه ونه کانما گه شانه وه ی‬ ‫گووڵه کانی هیوام ده بینم‬ ‫هه روه ها ئه و ده نگه ی که پێم ده ڵێ‬ ‫ئه گه ر چی شه و تاریـــکه‬ ‫دان به خــۆ دا بــگره‪ ،‬بـه یـانـی نزیـــکه‬ ‫له ناو دڵی شه وا‬ ‫خه ونی بوون به په پووله‪ ،‬ئه بـــینێ‬ ‫ده مه و به یانان خۆشه ویســــتی‬ ‫داس به ده ست خه رمانی خه ونه کانـــم ئه دوورێ‬ ‫ئاسمانه کان شین‪ ،‬باڵی باڵـــنده ی ڕاستگۆیــــی شـــینه‬ ‫چاوم له ئاوێنه ی به یانـــی یا‬ ‫‪112‬‬


‫تۆ ده بیـــنـــــــــێ‬ ‫به یانی ڕاستگۆ‪ ،‬په ر و باڵی له په نا تۆ ئه کاتـــه وه‬ ‫تۆ گووڵـــی سووری منـــــی‬ ‫تۆ گووڵـــی یاسه مه نـــی‬ ‫تۆ وێنه ی ئاونگی پاکی به ر به یانی‬ ‫نا‪ ،‬له و پاکـــتری‬ ‫تۆ بــه هــاری؟‬ ‫نا به هار له تۆیـــه‬ ‫هه ر به هارێک ئه م هه موو جوانــی یه‬ ‫به ئیلهام له تۆ وه رده گـــرێ‬ ‫دڵم ناچێته باغ و به هار‬ ‫تۆم باشتر له باغ و به هارانــی‬ ‫سه وزی چاوه کانت‪ ،‬ده ریای خه یاڵه‬ ‫پێڵووی چاوت هه ڵبره‪ ،‬تا له چاوی تۆوه‬ ‫گووڵزاری سه وزی تکــام بناســــم‬ ‫ئه ی ئه و که ســــه ی‪ ،‬که چاوه کانت ســـه وزه‬ ‫سه وزایی وڕێنه ی من له تۆ وه یــه‬ ‫سه وزایی چاوت (تخدیری) کردم‬ ‫به رهه می کێڵگه ی گه اڵ سووتـــاوم له تۆوه یه‬ ‫ژیانم به تۆوه یه و‬ ‫مه رگیشم هه ر به تۆ‬ ‫ته وژمی سێاڵو ئاســــــای سه رنجی سه وزت‬ ‫ته واوی بناغه ی بوونم ئه پشکنێ و‬ ‫تێک ئه رمێنێ‬ ‫من موحتادی چاوی خووماراویتم‬

‫‪113‬‬


‫بۆیه ش له م ڕێگا هه ڵه دا‬ ‫هه موو بوونی خۆم له پێناوی دا‬ ‫ئاخ‪ ،‬بۆ ده بێ له پێناو گه وهه ری ئامانجا‬ ‫سه رگه شته و حه یران بم؟‬ ‫به دوا لێ ون بووه که ی خۆمـــا ڕوو له کوێ بکــه م؟‬ ‫باڵنده ی ئاوی لێره یــــه‬ ‫ئه بێ له خۆمدا‪ ،‬لێ ون بووه که م بدۆزمه وه‬ ‫له ده مه و به یانا‬ ‫سه ر به رز که وه له سه ر سه رینی خــــه وت‬ ‫له شکری داماوی خه و‪ ،‬له چاوت بتۆرێــــنه‬ ‫په نجه ره که بـــکه وه‬ ‫ئه گه ر په نجه ره که بکه یتــــه وه‬ ‫من جوانی پێشانی تۆ ئـــه ده م‬ ‫خۆت دوور خه وه له خۆ رازاندنه وه‬ ‫تا ماڵی خۆم له گه ڵ خۆما ئه تبه م‬ ‫که گه وره یی رازاندنه وه‪ ،‬له وێ‬ ‫چه نده جوانه‬ ‫له به ر ساکاری یه که ی‬ ‫وه کوو چۆن مانگه شــــــــه و‪ ،‬به سه ر شه وا ده بــــــارێ‬ ‫خۆشه ویستی لێ ده بـــــــــارێ‬ ‫په نجه ره که بکــــــه وه‬ ‫من ئه تـــبه م‬ ‫به ره و زه ماوه ندی بووکه ڵه کانی خوارزای مـنــــاڵم‬ ‫که له م جه ژن و شادی یه دا‪،‬‬ ‫باسێک ناکرێ له سه روه ت و دارایــی بـــووک و زاوا‬ ‫باس له بێ غه وشـــی و منـــاڵی یـــه‬ ‫‪114‬‬


‫ڕووخسارێکی تووڕه و تۆسن نابینــــی‬ ‫خوارزای مناڵم له شه وی جه ژنـــی‬ ‫زه ماوه ندی بووکه ڵه کانـــــی‪ ،‬سه ما ده کا‬ ‫خوارزای مناڵـــم‪،‬‬ ‫هه موو رؤژێ‪ ،‬گه وره ییه ک ده به خشــــێ‬ ‫به ده سه اڵتــــی به رینــی خـــــۆی‬ ‫خوارزای مناڵــــم نـــاوی تـــۆ ئه زانــێ‬ ‫ناوت دێنـــــێ‬ ‫ئایا گووڵی په یام‪ ،‬ئه م چیرۆکه خۆشه‬ ‫بۆ تۆ ئه گێرێتــــــه وه؟‬ ‫په نجه ره که بکه وه من ئه تبه م‬ ‫بۆ سه ر ڕووباری له جۆش و خرۆشی ژیان‬ ‫جارێکی تر ئاوی ئه م ڕووبــــاره‬ ‫ناگه رێته وه سه رچاوه کـــه ی‬ ‫وا چاکتره هه ر له بنه ڕه تا وریـا بین‬ ‫په نجه ره که بکه وه به یانی هات‬ ‫چ شه وێ بوو‪ ،‬چ شه وێکی پیرۆز‬ ‫له و شه وه درێژانه‬ ‫که له چاو زڕا خه وی خۆش‬ ‫بێچووی دڵم ئه م چیرۆکه شاده ی‬ ‫له لێوی تۆ بیست‬ ‫ژیان خه ون و خه یاڵ نــی یه‬ ‫ژیان جوانــی یه‬ ‫ده کرێ دره ختی بێ به ر په یوه ند بکرێ‬ ‫ده کرێ له ناو جه رگــــــه ی ئه م کێڵگه ویشکاروه دا‬ ‫ده غڵ و دان بچێـــــــــندرێ‬ ‫‪115‬‬


‫ده کرێ مه وداکان نه هێڵدرێن‬ ‫هه م دڵــــی من‪ ،‬هه م دڵی تۆ‬ ‫بێزارن له م مه ودایه‬ ‫چ شیرین چیرۆکێکــــــــه‬ ‫به چیرۆکی تۆ کۆرپه ی چاوم ئه چێته خه و‬ ‫چیرۆکی تۆ به دوور له خه مه‬ ‫دیسان چیرۆک بگێره وه‬ ‫تا کوو سه ر بخه مه سه ر کۆشت و‬ ‫ئارام ئارام بچمه خه وه وه‬ ‫هه ر گووڵ و هه ر تاشه به ردێکی‬ ‫ئه م ده شته‬ ‫یادگارێکی تۆی پێوه یــــــــه‬ ‫دوای ڕۆییشتنت‬ ‫هه ر بنج و گیا و تاشه به ردێـــک‬ ‫له پانتایی ئه م ده شته دا‪ ،‬بۆ تۆ ماته م بــــارن‬ ‫هیوای گه رانه وه ت‪ ،‬له دڵما ئه مــرێ‬ ‫دیاره ئێستا تۆ رۆییشتووی به اڵم‪،‬‬ ‫ئایا ئه گه رێیته وه؟‬ ‫پێکه نینم دێ به م هیوا مه حاڵه م‬ ‫چ شه و و رۆژێکی به داخ و که سه ر بوو‬ ‫شه و ئاوێته ی نهێنی بوون‬ ‫رۆژیش ئه وین‬ ‫ئێمه به هات و هۆ‪ ،‬په ره سێلکه کانمان‬ ‫له سه ر لقه داره کان ئه فڕاند‬ ‫به ره و ئامێزی هه وا‬ ‫‪116‬‬


‫ئێمه قه ناریه کانمان له ناو قه فه سی ســــار د و ســـــــــڕ‬ ‫ئازاد ئه کــرد‬ ‫ده شتی رازاوه به شیناوه رد و سه وزایی‬ ‫خه یــــااڵتـــــــــم‬ ‫به ئاوات ده خـــواست‬ ‫پێم وابوو چوار وه رزی ســـاڵ‬ ‫خۆشه ویستی‬ ‫وه کوو چناری سه ر سه وز رازاوه یه‬ ‫من که ی ئه مزانی‬ ‫هه یبه تی بای زستانی هه یه‬ ‫من که ی ئه مزانی‬ ‫سه وزایی له بێ ئاوی ئه ژاکێ و‬ ‫له ساردی به فرانبار ئه یبه ســـــــــتێ‬ ‫من که ی ئه مزانــــی‬ ‫دڵی هه موو که سێ‪ ،‬دڵ نی یه‬ ‫دڵه کان له ئاســــن و بـــــــــه ردن‬ ‫دڵه کان به دوور له ئه وینن‬ ‫له ناو دڵما ڕوا گیایه کی سه وز‬ ‫سه ری هه ڵدا‪ ،‬بـــوو بــه دره خـــت‬ ‫به هێز بوو‬ ‫گه اڵکانی سه ریان له گــه ردوون دا‬ ‫ئه م گیا سه وزه که بوو به دره خـــتــــــی خــــــــه م‬ ‫به رهه می ئه وینی تــــۆ بــوو‬ ‫چ خه یاڵ گه لێ‬ ‫که تێپه ری و له ناو چوو‬ ‫‪117‬‬


‫چ ئاوێزان بوونه کانی خۆشه ویستی‬ ‫که به سانایی هه ودایه ک‬ ‫لێک ئه پچران‬ ‫چ هیوایه ک‪ ،‬چ هیوا؟‬ ‫چ نه مامێک که ناشتم و بێ به ر ده رچــــــوو‬ ‫دڵم ئه سووتێ بۆ ئه و قه ناریانه ی‬ ‫که باڵیان به ســـتن‬ ‫بۆ ئه و په ره سێلکانه ی که باڵی بــــێ غه وشــــیان‬ ‫تێک شکاندن��� ‫کۆتره کانیشیان‪ ،‬ئاخ‬ ‫چ هیوایه کی گه وره‪ ،‬بوو به مه راق‬ ‫مه ودایه کی زۆر له نێوان من و تۆ دایه‬ ‫جار جار بیر ئه که مه وه‬ ‫که تۆ ئه توانی به بزه یه ک‬ ‫ئه م مه ودایه بشکێنی‬ ‫توانای به خشین له تۆ دایه‬ ‫ده سته کانت ئه و توانایه یان هه یه‬ ‫که ژیان به من ببه خشێ‬ ‫چاوه کانت شادی ئه وین و مه ستیم‬ ‫پێ ده به خشێ‬ ‫تۆ ش وه ک نیو به یتی شێعرێکی جــــــوان‬ ‫دێڕێکی دیار له ژیانی منی‬ ‫ده فته ری ژیانـــم‪ ،‬بـــه تـــــۆوه‬ ‫گه شه و گه وره ییه کی تری پێوه یه‬ ‫تۆ ده توانی ژیانم پێ ببه خـشی‬ ‫یان لێم وه ستێنی ئه وه ی پێم ده به خشی‬

‫‪118‬‬


‫من له بێ سه ره و به ره یی له با ئه چـــــــم‬ ‫له سه ر گه ردانی یا‪ ،‬له هه ور‬ ‫من پێ که نیم به ڕێک و پێــــــــکی‬ ‫منی ئاڵۆز و تێک چرژاو به رێک و پێکی‬ ‫پێ که نیم‬ ‫به ردی مناڵێک‪ ،‬له ناو النه یا‬ ‫خه وی شیرینی کۆتره کانی تێک ئه دا‬ ‫با چیرۆکی بێ سه ره و به ره یی منی‬ ‫بۆ گه اڵ داره کان ئه گێراوه‬ ‫من له ئاوێنه یا‬ ‫ڕووخساری خۆم به دی کرد‬ ‫تۆ ڕاست ئه که ی‬ ‫ئاخ که ده بینم ‪ ،‬ده بینم که‬ ‫تۆ به خته وه ری به ڕاده ی ته نیایی من‬ ‫من غه مبارم هێنده ی جوانی تۆ‬ ‫چ هیوایه کی پووچه‬ ‫من چیم هه یه شایانی تۆ؟‬ ‫هیچ‬ ‫من چیم هه یه الیقی تۆ؟‬ ‫هیچ‬ ‫تۆ گشت وجوودی منی‪ ،‬وجوودی من‬ ‫تۆ هه موو ژیانی منی‬ ‫تۆ خاوه نی چی ؟ هه موو شتێ‬ ‫تۆ له چیت که مه؟ له هیچ‬ ‫وه کوو پیره دار چنار بێ تۆ‬ ‫‪119‬‬


‫هه ست به تاڵی ده روونم ده که م‬ ‫ئه م شێعره ی من‬ ‫که م بوونه وه ی ڕووحی منه‬ ‫هیوام وابوو که تۆ ببی‬ ‫به خوێنه ره وه ی شێعره که م‬ ‫ئایا شێعری من ئه خوێنــــیته وه؟‬ ‫نا‪ ،‬مخابن‪ ،‬قه ت پێم وانـــــــــی یـــــه‬ ‫که تۆ خوێنه ری شێعرم بی‬ ‫خۆزگه شێعری منت ئه خوێنده وه‬ ‫من بێ تۆ چیم؟‬ ‫هه وری ماته م‬ ‫من بێ تۆ سه رگه ردانترم له پژواکی ده نگ‬ ‫له که ژ و کۆ‬ ‫له ده شتا گێژه ڵووکه م‬ ‫له چنگی بادا گه اڵی پاییزم‬ ‫بێ تۆ سه رگه ردانترم له نه ســـــــیمی به یـانــــــی‬ ‫له و نه سیمه سه رگه ردانه ی به یانی‬ ‫ئاڵۆز و بێ سه ره و به ره‬ ‫بێ تۆ من فرمێسکم‪ ،‬ئــازارم‬ ‫ئاخ و ئۆفم‬ ‫هێالنه م لێ ون بووه‬ ‫باڵنده ی داماوی شه وی گوومڕاهم‬ ‫بێ تۆ خۆڵه مێشی خامــۆش و ســاردم‬ ‫ئیتر له ناو سینه ما‬ ‫دڵم به عیشقه وه لێ نادا‬ ‫له سه ر لێوه کانما‬

‫‪120‬‬


‫ئاهه نگی شادی و له جۆش نابیندرێ‬ ‫بێ تۆ دێوی ترس و خۆف‬ ‫هه موو ده مێ ئازارم ئـــــه دا‬ ‫بێ تۆ هه ستم بۆ ژیان بێ بناغه یه‬ ‫هه موو ده مێ‬ ‫له م سه رده مه ی بێ دادی یه دا‬ ‫ڕووحم له که می و داکــــــشان ئه دا‬ ‫هێدی هێدی که م ئه کا‬ ‫کێ ‪ ،‬بێ تۆ مه رگم ئه بینێ؟‬ ‫بێ تۆ مردم‪ ،‬مردم‬ ‫جار جار ئه که ومه بیری ئه وه ی که‬ ‫کێ هه واڵی مه رگی منت بۆ دێنێ؟‬ ‫خۆزگه ئه و ده مه ی هه واڵی مه رگم‬ ‫له یه کی تر ئه بیسی‬ ‫ڕووخـــــسارتم بدیـبایه‬ ‫خۆزگه بمدیبا که شانت هه ڵئه ته کێنی‬ ‫ده ستت دێنی و ده به ی و‬ ‫ده ڵێی گرینگ نـــــی یه زۆر‬ ‫سه رت ئه له قێنــــــی و ئه ڵێـــی‬ ‫سه یره‪ ،‬سه ره نجام مرد؟ مــخابــن‬ ‫خۆزگه بمدیبایه‬ ‫به خۆم ئه ڵێم کێ بروا ئه کا‬ ‫که دارستانی ڕووحی من‬ ‫به ئاگری ئه وینی تۆ بوو به خۆڵه مـــــــــــێش؟‬ ‫ئه ی ڕه شه با‪ ،‬به چ بێ ڕه حمی یه ک‬ ‫لقی پر گه اڵی دره ختانت وه راند‬ ‫‪121‬‬


‫دونیات به ژه هری هه ناسه ت‬ ‫تیک ڕماند‬ ‫ئه ی ره شه با بۆ چی به گرفه ت‬ ‫وه کوو ئه سپی سه رشێت‬ ‫به سم کۆاڵن ‪ ،‬هه موو شوێنت گرته وه؟‬ ‫ئه و ته پ و تۆزه ی هه ڵتساند‬ ‫تارمایی زیاتری ده دا به ده شــــت‬ ‫ڕووناکیش‪ ،‬ئه و ڕووناکی یه به دیمه نه‬ ‫بۆ نی خوێنی ئه دا‬ ‫ئاسۆ خوێنـــــاوی بـــوو‬ ‫ئه ی بای سه ر شێتی سه ر لێ شێواو‬ ‫کاتی رۆژ ئاوا بوون‪ ،‬به دره قه ت ئه کـــــردم‬ ‫تۆ پێت ئه وتم به یانی پاییزی تۆ ناپیرۆز بوو‬ ‫من سه فه رم ئه کرد و له و ده مه و ئێواره یـــــه دا‬ ‫بیرم له تاڵی وته کانی ڕاست گۆیی‬ ‫به یانا ده کرده وه‬ ‫دڵم پر له خوێن بوو‬ ‫ئێستا ئیمانم هێنده ی کێویک به رزه‬ ‫که کاتی پشکووتنی گووڵـــــــــی ده شتا‬ ‫ئه گه رێمه وه و بانگ ئه کـــه م‬ ‫ئای! په نجه ره بکه وه‪ ،‬په نجه ره بکه وه‬ ‫ده رگـــــــا بکـــــه وه‬ ‫وا به هاره‬ ‫گووڵی سوور پشکووتوه‬ ‫له گوڵستان‬ ‫په نجه ره که بکه وه‬ ‫‪122‬‬


‫په ره سێلکه باڵی له ئاوی نوورا ئه شوا‬ ‫قه نـــاری ئــه خــوێنــــــێ‬ ‫ئه خوێنێ ئاهه نگی شــــــــاد‬ ‫ئه ڵین وا به هاره‬ ‫پشکووتوه گووڵی سوور له گووڵستان‬ ‫هێشتا گه اڵی سه وزی دره ختی‬ ‫هه موو دنیامان نه بژاردوه‬ ‫من بانگ ئه که م ئای! په نجه ره که بکه نـــــــه وه‬ ‫گه راومه وه‬ ‫دوای رۆییشتنی چه ند جاره‬ ‫بـــه چ عیـــــشق و ئه وینـــــێک‬ ‫ئه وینی تۆ له دڵما‬ ‫بۆ تکا هاتوومه وه ئێستا‬ ‫زۆر چیرۆکم پێیه‬ ‫ئی ئه و شوێنانه ی که بۆی چووم بێ تۆ‬ ‫ئی ئه و شوێنانه ی‬ ‫که پێیدا تێپه ریم بێ تۆ‬ ‫بێ تۆ ڕێم ئه کرد‪ ،‬ئه چووم ته نیا‪ ،‬ته نیا‬ ‫سه بر و دان به خۆ داگرتنم‬ ‫کێو په سنی ئه کرد‬ ‫ئه گه ر به ره و الت دێمه وه‬ ‫به ده ستی به تاڵه وه نیم‬ ‫دنیایه ک خۆشه ویستیم له گه ڵ خۆما‬ ‫به دیاری هێناوه‬ ‫کاتی پشکووتنی گوڵی ناو ده شته کان‬ ‫ئه گه رێمه وه‬

‫‪123‬‬


‫تۆ پێم پێ ئه که نی‬ ‫من بانگ ئه که م ئای! په نجه ره که بکه وه‬

‫‪124‬‬


‫'ئەی بێ وەفای بێ بەڵێن'‬

‫ئەی بێ وەفای بێ بەڵێن‪ ،‬گوێ بگرە لێم‬ ‫با چەند ساتێ لە یادگاریەکانی ڕابردوومان‬ ‫لە بەڵێنیە بە درۆکانی ئەمڕۆت‬ ‫لە بێ وەفاییت‬ ‫لە ئاکامی کۆچی ناوەختت‬ ‫بۆ بدوێم‬ ‫تۆ سەردەمێ‬ ‫گەشاوەترین ئەستێرەی‬ ‫ئاسمانی دڵداریم بووی‬ ‫ئەی بۆوا لە پڕ‬ ‫لە بینایی دیدەم ون بووی؟‬ ‫ڕۆژگارێ‬ ‫تۆ مەلە دڵدارەکەی‬ ‫ئاسمانی خۆشەویستیم بووی‬ ‫ئەی بەرەو کام دیاری وێران‬ ‫کام ئاوی لێڵ چووی؟‬ ‫تۆ هاودەم و هاوڕازی کاتی تەنیاییم بووی‬ ‫سینەت نیشانەی تیری کەوانی ویستی دڵم و‬ ‫دڵت هێالنەی‬ ‫کۆرپەی دڵی منی بۆ سووتاوت بوو‬ ‫ئەی چی بوو کە ئاوا زوو‬ ‫ئەو ڕاستیانەت لە دڵ دەرچوو‬ ‫ڕۆیشتی و بە جێت هێشتم؟‬

‫‪125‬‬


‫من ئەمڕۆ لە بیابانی سەرگەردانی دا‬ ‫دوای ڕۆیینت‪ ،‬وێڵم‬ ‫تینووی ئاونگی سەر لێوی تۆم‬ ‫بگەرێوە‬ ‫بە ئاونگی سەر لێوانت‬ ‫تینوێتی لێوانم بشکێنە‬ ‫من وەک چڵە دارێکی بێ گوڵم بێ تۆ‬ ‫من دڵێکی بە ئازار و زامدارم بێ تۆ‬ ‫تۆ بۆ من گوڵی‪ ،‬گیانی‪ ،‬مەرهەمی‬ ‫بگەڕێوە دڵی بە ئازارم تیمار کە‬ ‫تۆ گڕ و تینی دڵی ئەوینم بووی‬ ‫تۆ هێز و توانای گیانم بووی‬ ‫تۆ هێدی و لە سەرەخۆ‬ ‫وەک شنە بای نەرم و نیانی بەیانی بووی‬ ‫ئەی بۆ وا لە ناکاو لێم سوورای و‬ ‫بە شەپۆلی ڕووباری بێ هیوایی‬ ‫خستتمە کەناری لێک جیایی؟‬ ‫ئەوە بزانە‬ ‫کە خوێنم لە گەڵ خوێنت تێکەاڵوە‬ ‫ڕیشەت لە ناخم دا داکووتاوە‬ ‫هەر بۆیە قەت ناتوانم‬ ‫تەنیا ساتێ‬ ‫عیشقت لە دڵ بەرمە دەرێ‬

‫‪126‬‬


‫ئێستاش گەرمی هەناسەی تۆ‬ ‫لە سەر سینگی نەرم و نۆلت‪ ،‬ڕامدەژەنێ‬ ‫شنەی با‪ ،‬بۆنی کەزیەکانت لە دوورەوە‬ ‫وەک بۆن و بەرامەی گوڵ‪ ،‬دێنێ‬ ‫شیرینی ماچی لێوی ئاڵ و ناسکت‬ ‫تامی کوڵمی سوورت‬ ‫لە سەر لێوانم هەر ماوە‬ ‫لە دەست دووریت‬ ‫دەردی دەروونم گەلێکە‬ ‫لە ئاسمانی سەر لێ شێواوی دا‬ ‫مەلی ئەوینم لە دوات وێڵە‬ ‫سەرگەردانە لە پێناوت‬ ‫نازانێ بەرەو کام ال باڵ لێک بدا‬ ‫بۆ هەڵگرتنی پێ و شوێنی دڵی تۆراوت‬ ‫ئەوینەکەم!‬ ‫سەرەتای ئاشنایی بەڵێنی تۆ ئاوا نەبوو‬ ‫قەولی هەردە می تۆ‪ ،‬خۆشەویستی بوو‬ ‫نازانم بۆ گشت بەڵێنەکانت لە یاد چوو‬ ‫ئێش و ئازارت خستە دڵم و‬ ‫بە جێت هێشتم؟!‬ ‫لەو ڕۆژەوە کە ڕۆیشتووی‬ ‫ڕۆژی خۆشی ژیانم‬ ‫ڕۆژی درەوشاوەی ڕوونی ڕۆژگارم‬

‫‪127‬‬


‫پەردەی تارمایی شەوی بە سەر دا کشاوە‬ ‫سەبر و قەرارم لێ بڕاوە‬ ‫زمانم لە گۆ کەوتووە و‬ ‫توانای دەربڕینی نەماوە‬ ‫وەک گەڕۆکێ‬ ‫هەڵوەدا دە خولێمەوە‬ ‫دڵ پڕ ئازار و برینم‬ ‫ئای چەندە خۆش بوو ئەو دەمانەی‬ ‫کە ڕووخساری جوانت‬ ‫لە دوورەوە دیار بوو‬ ‫سەیری بااڵی سەرنج ڕاکێشم ئە کردی‬ ‫چەندە خۆش بوو ئەو کاتانەش‬ ‫کە لە پەنام دائەنیشتی‬ ‫جار جار سەرم دەخستیە سەر سینە و‬ ‫جارجاریش لێوی ئاڵم تێر ئەمژتی‬ ‫گولەکەم!‬ ‫نازانی دەردی دابڕان چەندە گرانە؟!‬ ‫نازانی وەرینی گەاڵی داری هیوا و‬ ‫خنکانی ئارەزوەکانە‬ ‫سەیری هەزاردەستان کە‬ ‫کە چەندە شێتی گوڵن‬ ‫بە دەوریانا دێن و دەچن‬ ‫بڕوا بکە منیش چەند ئەوەندە‬ ‫شێتی ڕووی جوانی تۆم‬

‫‪128‬‬


‫لە دەوری بااڵت ئەخولیمەوە‪.‬‬ ‫سەیری مۆمی داگیرساو کە‬ ‫کە ئەسوتێ و ئەتوێتەوە‬ ‫بڕوا بکە ئاوا منیش لە دووریتا‬ ‫بۆ ڕووی جوان و لە یاد ماوت‬ ‫ئەسوتێم و ئەتوێمەوە‬ ‫لە دەست دووریت‬ ‫دەڵێی بسکی ئاڵۆز و پەرێشانی‬ ‫سەرشان و ملی تۆم‪ ،‬ئاڵۆزاوم‬ ‫ڕوو بە جێژوانی ڕابردوو‬ ‫چاو بە گریان ڕاوەستاوم‬ ‫ڕوو بە ڕێگای ڕۆیشتنت‪ ،‬چاوەڕوانم‬ ‫بەڵکوو ڕۆژێک بێت و لێم دەرکەوی‬ ‫بۆ ڕۆیشتی و بە جێت هێشتم؟!‬ ‫تا کەی بێ وەفایی؟!‬ ‫دە وەرەوە‬ ‫با سەر لە نوێ‪ ،‬دەست لە ئامێز بینەوە‬ ‫هۆنراوەی ئاوێزان بوونەوەمان بهۆنینەوە‬ ‫بە ئاواتم جارێکی دی‬ ‫لە دوورەوە‪ ،‬لە دەم دەرگا و‬ ‫لە نزیکەوە‪ ،‬لە پەنا خۆم دەمدی‬ ‫لەو دەمەوە لێم دابڕاوی‬ ‫بۆ کاتی تەنیایی و بۆ سڕینەوەی تەمی تارمایی‬ ‫بۆ نەهێشتنی ناهومێدی‬

‫‪129‬‬


‫لە سەر ڕووخساری ماتەم گرتووم‬ ‫بۆ لە یاد بردنەوەی تۆ و بیرەوەریەکانت‬ ‫زۆر گەڕام‬ ‫بە شەو و ڕۆژ‬ ‫لە ناو گواڵن‪،‬‬ ‫گەڕام بێ پشوودان‬ ‫وتم بەڵکوو لە ناویان دا‬ ‫یەکێ هەبێ لە وێنەی تۆ‬ ‫بەاڵم‬ ‫ئەو گوڵە سوور و زەردانە‬ ‫کە لە وێنەی چاو مەستانە‬ ‫هیچ کامەیان نەیانتوانی‬ ‫سەرنج و دڵی تەم لێ نیشتووی‬ ‫خەمباری من‬ ‫بۆ الی خۆیان بەرن‬ ‫ئەوینداری خۆیانم کەن‬ ‫جێیان لە ناخی دڵما وەکەن‬ ‫کەچی تۆ کەسێ بووی‬ ‫لە گەڵ یەکەم چاو پێکەوتن‬ ‫بە تیری ئەوین دڵت پێکام‬ ‫نازانم لەم دەمەدا سەر لە کام باخ و گوڵزار دەم‬ ‫گوڵی گەش و جوان بە چەپک کەم‬ ‫تا لە کاتی دووری تۆدا‬ ‫بۆنی کەم‬ ‫یاخود وێنەی جوان و ڕازاوەت‬

‫‪130‬‬


‫بە یەکەم نیگای خەیااڵوی دیدەکانم‬ ‫بەدی کەم‬ ‫من عاشق و ئەویندارم‬ ‫عاشقی ڕووخساری تۆ‬ ‫دەتۆش ئەی جوانی بێ بەڵێن‬ ‫باش بزانە‬ ‫ئەم چەند دێڕە ناسک و جوانە‬ ‫کە سووتاوی ئارەزووتم‬ ‫کە نەماوی جوانی ڕووتم‬ ‫کە گیرۆدەی داو و زولفی تۆمە‬ ‫وەرەوە‪ ،‬ئەم ڕازە نادرکێنین‬ ‫بەس تایبەتی خۆت و خۆمە‬ ‫تو وشەی جوانی ''ئەوین'' پێم بڵێ لە کوێی؟!‬ ‫تا تۆش بە ئێش و ئازاری دەروونم بزانی‬ ‫بۆ کرووزی سووتانی دڵم هەڵمژی‬ ‫بزانی کە چۆن‬ ‫بۆ دو��ریت‪ ،‬بۆ لێک دابڕانت‬ ‫ئەناڵم و هەرچی خۆشیم هەیە‬ ‫لە ژێر خاک ئەنێژم‬ ‫بزانی کە چۆن فرمێسکی دیدەکانم‬ ‫بە ڕێژنە‬ ‫بۆ یادگاری و بیرەوەریەکانی ڕابردوو‬ ‫هەڵدەرێژم‬

‫‪131‬‬


‫لە میحرابی چاوەکانت‬ ‫بە چاوی ئەسرینەوە‬ ‫لێت دەپاڕێمەوە‬ ‫ئەی ئەویندار و خۆشەویست دەوەرەوە‬ ‫لەمە زیاتر منی ئەسیری هەر دوو چاوت‬ ‫بە دووری خۆت ئازار مەدە‬ ‫وەرەوە‪ ،‬شەو و رۆژم هەر گریانە‬ ‫بۆ دووریت ئەسرینی پەژارە‬ ‫وێنەی باران ئەبارێنم‬ ‫گەر نایەیتەوە!‬ ‫بەزەیت پێم دا‪ ،‬بێتەوە‬ ‫نیشانەی شوێن و مەکانتم‬ ‫بە نەسیمی دەمەو بەیان‬ ‫یان بە کۆتری نامە گەیەن‪ ،‬دا‬ ‫بۆ بنێرە‬ ‫تا بێمە الت‬ ‫لەوێ‪ ،‬سەر و گیانم بکەم فیدات‬ ‫بە دیتنەوەی ڕووخساری تۆ‬ ‫جارێکی دی‬ ‫گوڵی ژاکاوی ئەوینم‬ ‫سەر لە نوێ‪ ،‬ئەگەشێتەوە‬ ‫بارگەی قورسی خەم و پەژارەم‬ ‫بۆ هەمیشە لە کۆڵ دەخەم‬ ‫‪----------------------------------------------------------------‬‬‫شاخەوان عەزیزی‪ .‬هەولێر‪ ،‬ڕەزبەری ‪ 0121‬ی هەتاو‬

‫‪132‬‬


‫ئهگهر ڕێت کهوته ماڵی من‬

‫شێعری( غاده سهلمان ) شاعیری به ناوبانگی سوریه‬ ‫وهرگێڕانی له فارسی‬ ‫شاخهوان عه زیزی‬

‫ئهگهر ڕێت کهوته ماڵی من‬ ‫قهڵهمێکم بۆ بێنه ‪ ،‬قهڵهمێکی ڕهش‬ ‫ئهمهوێ هێڵێ بێنم به سهر ڕووخسارم دا‬ ‫تا به تاوانی جوانی نهخرێمه قهفهسهوه‬ ‫هێڵێکیش بێنم به سهر دڵما‬ ‫تا نهکهومه ئهوینهوه‬ ‫ڕهش کهرهوهیهکیش بێنه‬ ‫بۆ سڕینهوهی لێوهکانم‬ ‫نامهوێ له بهر سووری لێوهکانم‬ ‫ڕهشم بکات‬ ‫بێڵێکیش بێنه‬ ‫تا ههرچی واڕسکهی ژنانهیه‬ ‫له بناخهوه دهری بێنم‬ ‫پێی بکێڵم ههست و بوونم‬ ‫گۆیا‬ ‫بێ ئهمانه‬ ‫ئاسانتر دهچمه به ههشت‬ ‫تیخێک بێنه‬ ‫تا له بنهوه قژمی پێ ههڵپاچم‬ ‫ههوایهک له سهرم بات و‬ ‫‪133‬‬


‫بێ بوونی لهچک‬ ‫کهمێک بیر بکهمهوه‬ ‫دهزوو و دهرزیش بێنه بۆ زمانم‬ ‫تا بیدوورمهوه به مهاڵشووم‬ ‫ئاوا هاوارم ئارامتره‬ ‫مهقهستیشت له بیر نهچێ‬ ‫ئهمهوێ بیر و ئهندێشهکانمی پێ بقرتێنم‬ ‫تایتی جل شۆریشم ههر پێویسته‬ ‫بۆ شۆردنهوهی مێشکم‬ ‫که مێشکم شۆردهوه‬ ‫ههڵی خهم و بیدهم به دهم باوه‬ ‫تاکوو با هیوا و ئامانجهکانم ببات‬ ‫بۆ ئهو شوێنهی‬ ‫عهرهب کردیه قامیشهاڵن‬ ‫خۆ ئهزانی؟ ئهبێ ڕاست بین‪ ،‬بین‬ ‫ئهگهر دهستت کهوت‬ ‫دهنگ خنکێنێکیش بێنه‬ ‫ئهمهوێ کاتێ به تاوانی ئهوین و ههڵبژاردن‬ ‫دهمکهن به لهشفرۆش‪،‬‬ ‫ڕق و قینمی له گهروودا پێ بخنکێنم‬ ‫کۆپیهک له ناسنامهکهشم ئهوێت‬ ‫بۆ ئهو کاتهی‬ ‫خوشکان و برایانی دینی‬ ‫بۆ ئیرشاد و ڕێنوێنی‬ ‫دهمدهنه بهر سووکایهتی‬ ‫بێتهوه یادم که من کێم‬

‫‪134‬‬


‫تو خوا ئهگهر بینیت‬ ‫له شوێنێک ماف ئهفرۆشن‬ ‫بۆمی بکڕه‬ ‫تا بیکهمه ناو خواردنهوه‬ ‫پێم باشتره‪ ،‬بهر له خهڵکی تر‬ ‫خۆم مافی خۆم بخۆم‬ ‫له کۆتایی ئهگهر پارهیهکت پێما‬ ‫پالکارتێکم بۆ بکڕه‬ ‫له ملوانکه بچێت‬ ‫تا بیکهمه ملمهوه و‬ ‫به درشتی له سهری بنووسم‬ ‫من مرۆڤێکم‬ ‫من ئێستاش مرۆڤێکم‬ ‫من ههمیشه مرۆڤێکم‬ ‫‪----------------------‬‬

‫‪135‬‬


‫بۆ خوێن مژانی جیهان‬

‫شێعری (بۆ خوێن مژانی جیهان) شێعری شاعیری ناوداری تونسی (عبدالقاسم‬ ‫الشعبی) یه‪ .‬ئهم شێعره که یهکێک له شێعره به ناوبانگهکانی شاعیره‪ ،‬بۆته‬ ‫وێردی سهرزاران و خهڵکی وهزاڵه هاتوو له دهستی زاڵمان و دیکتاتۆران له‬ ‫واڵتانی عهرهبی و به تایبهت خهڵکی تونس و میسر له کاتی ڕێپێوان و‬ ‫ناڕهزایهتیه جهماوهریهکان به کۆمهڵ دهیڵێنهوه و بهم جۆره بێزاری خۆیان‬ ‫نهک ههر له دیکتاتۆرانی واڵتهکانیان دهردهبڕن‪ ،‬بهڵکوو ڕوو له ههموو خوێن‬ ‫مژ و ستهمکارهکانی جیهان هاوار دهکهن و ڕق و بێزاری و نفرهتی خۆیان‬ ‫دهردهبڕن‪.‬‬

‫خوێن مژانی ستهمکار!‬ ‫ئاشقانی تاریکی !‬ ‫دوژمنانی ژیان!‬ ‫ڕادهی زۆرلێکراوان به کهم مهگرن‬ ‫دهستی ئێوه به خوێنی ئهوان سووره!‬

‫ژیانی سێحراوی ئێمهتان‬ ‫لهبهر یهک ههڵتهکاند و‬ ‫تۆوی خهم و پهژارهتان‬

‫‪136‬‬


‫له مووچه و مهزراکان دا چاند‬ ‫پهله مهکهن!‬ ‫فریوی بههار و ئاسمانی‬ ‫بێ غهوشی دهمهو کازیوه مهخۆن‬ ‫چۆنکوو له ئاسۆیه ترسی تاریکی و‬ ‫گرمهی ههور و لرفهی با‬ ‫ئامان!‬ ‫ئاگرێک له ژێر خۆڵهمێش دایه‬ ‫ئهوهی دڕک بچێنێ ههر دڕکیش ئهدوورێتهوه‬ ‫سهیر کهن!‬ ‫من سهری زۆر کهسم دروێنه کرد و‬ ‫تینوێتی گوڵی هیوا و‬ ‫دڵی جیهانی تینووم‬ ‫به خوێن شکاند‪.‬‬ ‫ڕووباری خوێن‬ ‫لوولتان دهدا و‬ ‫تۆفانێکی سامناک‬ ‫ههڵتان دهلووشێ‪.‬‬

‫‪137‬‬


‫نامهوێ بمرم !‬

‫وهرگێرانی له فارسی‪ :‬شاخهوان عهزیزی‬

‫دهورووبهر بێ دهنگ و‬ ‫دهرگای قهزاو قهدهر دووره‬ ‫زهوی کهڕه‪ ،‬ئاسمان نابینێ‬ ‫به کێ بڵێم که نامهوێ بمرم؟‬ ‫گهر جوانه و گهر ناشیرین‬ ‫گهر پهستییه و گهر سهربهرزی‬ ‫من ئهم جیهانه کاتییهم‬ ‫ههزار جار زیاتر له دونیای تر‬ ‫خۆشتر دهوێ‪.‬‬

‫ئهبێ به کێ بڵێم‬ ‫که نامهوێ بمرم؟‬ ‫له کوێوه دهبێ دهنگ ههڵبرم؟‬ ‫له ژێر کام ئاسمان‬ ‫له سهر کام لووتکه؟‬ ‫که غهمم وهکوو تۆفان‬ ‫بدات له ههر بهشێکی ژیان‬ ‫که له دونیا دهنگ باتهوه ئهم هاواره!‬ ‫دهورووبهر بێ دهنگ و‬ ‫‪138‬‬


‫دهرگای قهزاو قهدهر دووره‬ ‫زهوی کهڕه‪ ،‬ئاسمان نابینێ‪،‬‬ ‫به کێ بڵێم که نامهوێ بمرم؟‬ ‫گهر جوانه و گهر ناشیرین‪،‬‬ ‫گهر پهستییه و گهر سهربهرزی‪،‬‬ ‫من ئهم جیهانه کاتییهم‬ ‫ههزار جار زیاتر له دونیای تر‬ ‫خۆشتر دهوێ‪.‬‬ ‫ئهگهر چی باری غهمی سهرشانم‬ ‫بڕستی لێ بڕیوم‬ ‫ئهگهر چی لهشم‬ ‫تهپ و تۆزی سهختی و دژواری لێ نیشتووه‬ ‫نامهوێ دهست لێره بهردهم!‬ ‫ئهوینی مرۆڤه بە سیفەتە نازدارهکان‬ ‫به تان و پۆی جهستهمهوه لکاوه‬ ‫دڵم به سهدان ههزار ههودا‬ ‫له گهڵ ئهم گهله‪ ،‬ئهم ههتاوه‪ ،‬ئهم مانگه‬ ‫له گهڵ ئهم خاک و ئاوه‬ ‫لێک گرێ دراوه‬ ‫هیوای زیندوو مانهوهم‬ ‫بۆ درێژه دانی خواردن و خهونییه‬ ‫ناتوانم ببینم ئهو جیهانهی‬ ‫رێگای له نێو ئازار و جهزرهبهم دا‬

‫‪139‬‬


‫ون کردوه‬ ‫دڵم به هاودهمی له گهڵ گوڵ و ساز و نهی‬ ‫خۆش نییه‬ ‫دونیا نهخۆشه و ئازار ئهکێشێ‬ ‫ئهگهر له پهنای ئهم جیهانه نهخۆشه‬ ‫چه ند رۆژێ بژیم‬ ‫ئهگهر نهتوانم ئازارێک له لهشی دهرکهم‬ ‫نامهردییه‬ ‫تاکوو مرۆڤهکان فێری خۆشهویستی ئهکهم‬ ‫نامهوێ بمرم‬ ‫دهمهوێ بژیم‬ ‫تاکوو دادپهروهری ههڵبرم‪ ،‬دایگیرسێنم‬ ‫ئاگایی و خۆشهویستی تا ههتایی‪ ،‬دابێنم‬ ‫بهردهم داهاتوهکانی باشتر‬ ‫گوڵ باران بکهم‬ ‫چ دوا رۆژێ! چ جیهانێ!‬ ‫دونیا پراوپره‬ ‫له ئه وین و گوڵ و موسیقاو رووناکی‪...‬‬ ‫ئهی یهزدان! ئهی ئاسمان! ئهی شهو!‬ ‫نامهوێ بمرم!‬ ‫نامهوێ‪ ،‬نامهوێ‪ ،‬نامهوێ‪،‬‬ ‫بۆ مهگهر به زۆرییه؟‬

‫‪140‬‬


‫ئهم جاره له زمان فرمێسکهوه‬

‫وهرگێرانی‪ :‬شاخهوان عهزیزی‬ ‫شێعری شاعیری گهورهی ئێرانی فهرهیدون موشیری یه‬

‫من له زمان ئاو‪ ،‬باڵنده‪ ،‬شنه بای بهیانی و مانگ‬ ‫زۆر له گه ڵ خهڵکی سهردهم دواوم ‪.‬‬ ‫من له زمان گهاڵ دارهوه‬ ‫ئهو ئازارهی درهخت‬ ‫که له ژێر قامچی بێ بهزهییانهی‬ ‫ههوره تریشقه و ڕهشه بادا‪ ،‬چێشتویهتی‬ ‫له بهر چاوی خهڵکی دونیا‬ ‫دهرم بڕیوه‪.‬‬ ‫من له زمان بارانهوه‬ ‫تۆمارێک له غهم و تاسهم‬ ‫گهلێک گێڕاوهتهوه‬ ‫زۆر شهوی ئهنگوسته چاو‬ ‫نه خهوتوم و بێدار ماومهوه‬ ‫بۆ ئهوهی له زمان بهره بهیان‬ ‫ڕووناکایی هیواتان بۆ به دیاری بێنم‪.‬‬ ‫ئهمجاره‬ ‫خوا دهزانێ که دهمێکه‪ ،‬له گه ڵ ئێوه‬ ‫من له زمان ئێوهوه‬ ‫ههر بهم شێوه‬ ‫گهییشتومه ههر شوێنێ‬ ‫باسم له خۆشهویستی کردووه‬ ‫‪141‬‬


‫بهاڵم مخابن واڵمێکی شایانم‬ ‫کهم بیستووه‪.‬‬ ‫من وشه به وشه وهکوو ئێوه دهدوێم‬ ‫سااڵنێکه من له نێو ئێوه دا‬ ‫ههر بهم زمانه‬ ‫هاوار دهکهم‬ ‫ئیتر‪ ،‬چیتر‬ ‫ئاوا یهکتر له خوێن مهگهوزێنن‬ ‫ئیتر باڵی یهکتر وا تێک مهشکێنن‬ ‫تهقه له یه ک کردن‬ ‫مردنه‪ ،‬ڕوو ڕهشییه‬ ‫بۆ وا دهکهن؟‬ ‫ئایا ئێوه‬ ‫بۆ ساتێک‪ ،‬ههناسهیهک‬ ‫تهنانهت جارێک‬ ‫به درێژایی تهمهنتان‬ ‫بیرتان لێ کردۆتهوه؟‬ ‫سوێند دهخۆم که ههمووتان بران‬ ‫به چاوی خۆشهویستی‬ ‫له ڕووخساری یهکتر بڕوانن !‪...‬‬ ‫من له زمان بارانهوه‪ ،‬نا‬ ‫له زمان گهاڵ دارهوه‪ ،‬نا‬ ‫له زمان باوه‪ ،‬نادویم‬ ‫من ئهمجاره وشه به وشه وهکوو ئێوه دهدوێم‬ ‫من ئهمجاره له زمان فرمێسکهوه ‪...‬‬ ‫ئایا ئێوه ههست به تکام ناکهن‪.‬‬

‫‪142‬‬


‫من ههر ئهوهم كه ههم‬

‫''ژاك پره وێر'' له فارسیهوه‪ :‬شاخهوان عهزیزی‬

‫من ههر ئهوهم كه ههم‬ ‫ئاوا خووڵقاوم‬ ‫ههر كاتێ حهز له پێكهنین بكهم‪،‬‬ ‫به قاقا پێدهكهنم‬ ‫ئهوهی خۆشی بوێم خۆشم ئهوێ‪.‬‬ ‫ئایا ئهمه تاوانه‪ ،‬ئهگهر ئهوهی ئهم جاره‬ ‫خۆشم ئهوێ‪ ،‬ئهوهی پێشووتر نیه؟‬ ‫من ههر ئهوهم كه ههم‬ ‫ئاوا خووڵقاوم‬ ‫لهمه زیاتر چیتان ئهوێ‬ ‫چیتان له من ئهوێ‬ ‫بۆ ئهوهی دڵی خهڵكان خۆش كهم خووڵقاوم‬ ‫من ناتوانم ئهمه بگۆڕم‪.‬‬ ‫پاژنه پێاڵوهكانم بهرزن‬ ‫بااڵم نارێك و چهماوهیه‬ ‫مهمكهكانم رهق و تووندن‬ ‫چاوهكانم به قووڵ داچوون‬ ‫كه وا بوو ئهمه چ پێوهندیهكی به تۆوه ههیه‬ ‫من ههر ئهوهم كه ههم‪.‬‬ ‫بۆ ئهو كهسهی كه دڵی پێم خۆش ئهكا‬ ‫دڵخۆشكهرم‬

‫‪143‬‬


‫ئهوهی له رابردوودا كردوومه‬ ‫و به سهرم هاتوه‬ ‫چ پێوهندیهكی به تۆوه ههیه‬ ‫بهڵێ من كهسێكم خۆ ش ویستوه‬ ‫وهكوو منااڵن كه یهكتریان خۆش ئهوێ و‬ ‫تهنیا خۆشهویستی ئهزانن‬ ‫خۆشهویستی‪ ،‬خۆشهویستی‪...‬‬ ‫بۆچی ئهوهنده لێم ئهپرسی‬ ‫من لێره بۆ به بهخێر هێنان كردنت‪ ،‬وێستاوم‬ ‫ناتوانم ئهمه بگۆرم‬ ‫من ههر ئهوهم كه ههم‬ ‫‪-------------------------‬‬

‫‪144‬‬


‫من هەم!‬ ‫شێعری شەهال ئاقاپور‪ ،‬شاعیر‪ ،‬نوسەر‪ ،‬وێنە کێش ‪ ،‬پەیکەر ساز و ‪...‬‬

‫من ئەژیم لە ناو خەیااڵتی تۆدا‬ ‫لە کونجێکی نادیار‬ ‫لە ویژدانی شاراوەی تۆدا‬ ‫من چاوی ناخی تۆم‬ ‫جەستەم گەاڵی شێعرێکە‬ ‫کە پڕاوپڕە لە هاوار‬ ‫من هەم لە ناو تۆدا‬ ‫وەکوو خودای ئەوین‬ ‫من ئەژیم لە هەستی پاکی تۆدا‬ ‫هەر وەکوو ئافڕێنەری هەست و سۆز‬ ‫لە جیهانی شێتی دا‬ ‫تەنیا تاڵە موویەکە سنووری نێوانمان‬ ‫وێنەی ژیری و شێتی‬ ‫من هەم لە ناو تۆدا‬ ‫وەکوو تاڤگەی شێعر‬ ‫لە ناو خەونەکانتدا‬ ‫هەردووکمان یەکین‬ ‫بێ ئەوەی بتەوێ‬ ‫بێ ئەوەی هەست پێ بکەی‬ ‫من هەم لە ناو تۆدا‬ ‫‪145‬‬


‫خهیاڵی ئاشنا‬

‫(پۆ ل وێرلێن)‬ ‫وەرگێڕانی لە فارسی‪ :‬شاخەوان عەزیزی‬

‫زۆر جار له ناو خهیاڵی سهرسوورهێنهرو ئارامی خۆمدا‬ ‫ئافرهتێكی نامۆم دیوه‬ ‫كه خۆشم ئهوێ و خۆشی ئهوێم‪.‬‬ ‫ههر جارهش نه ئهو كهسهیه كه پێشتر دیومه و‬ ‫نه جارێكیش یهكیتره‬ ‫بهاڵم خۆشی ئهوێم و لێم تێ ئهگات‪.‬‬ ‫ئهی داخ لهوهی كه خۆشی ئهوێم و‬ ‫ئیتر دڵه پاكهكهم بۆی راز و نهێنی نیه‬ ‫تهنیا ئهوه كه ئهتوانێ نێوچاوانی تهر و تێك چرژاوم‬ ‫به فرمێسكهكانی خۆی بگهشێنێتهوه‪.‬‬ ‫ئایا موو قه ترانییه‪ ،‬یان بسك زێریین‬ ‫یان قژ كاڵه؟‬ ‫نازانم‪ .‬ناوی ئهوم له بیره‬ ‫كه وهكوو ناوی ئهو ئاشقانه‬ ‫جوان و شیرینه‪ ،‬كه ژیان‬ ‫له خۆی تۆراندوون‪.‬‬ ‫سهرنجی له سهرنجی تێراماوی پهیكهر ئهچێ‬ ‫دهنگی دوور وئارام و له سهرهخۆی‬ ‫وهكوو ئهو ئاههنگه خۆشهویستانهیه‬ ‫كه به كپی ئهبیسترێن‬ ‫‪146‬‬


‫خهیاڵی ئهوین !‬ ‫شێعری؛(لۆكهنت دۆلێل)‬ ‫له فارسییهوه‪ :‬شاخهوان عهزیزی‬

‫ئهستێرهیهكی زێرین‬ ‫له دوورهوه‪ ،‬لهو دیو كهژهكانهوه‬ ‫رهنگی تاریكی شهوی‪ ،‬ڕوون كردۆتهوه‬ ‫مانگه شهو‬ ‫دهورووبهری تهپۆلكه سهرسهوزهكهی‬ ‫درهوشاندۆتهوه‪.‬‬ ‫دایك‪ :‬ڕۆڵه كریستێن بۆ ئهگری؟‬ ‫درهنگه با بخهوین‪.‬‬ ‫كریستێن‪ :‬دهزگیرانهكهم له ژێر خاكی تاریكا‬ ‫وهركهوتوه‬ ‫له ناو گۆری سارد وسرا‬ ‫ئێمه به خهون ئهبینێ‬ ‫لێم گهرێ با بگریم‬ ‫ئازارێكی تاڵ‪ ،‬له جهستهم دایه‬ ‫لێم گهرێ دایه‬ ‫با نه خهوم و بگریم‬ ‫گریان بۆ من گهلێ شیرینه‪.‬‬ ‫دایكی ئهخهوێ وكریستێن له پهنا سۆپا ڕهشهكه‬ ‫بێ جووڵه لێی كهوتوه و ئهگریێ‪.‬‬ ‫له ناو دهنگی زهنگی كاتژمێرهكه یا‬ ‫كه دوازده جار لێی ئهدا‬ ‫پهنجهیهك به هێواشی‬ ‫‪147‬‬


‫دهدا له دهرگای ماڵهكه‪.‬‬ ‫كریستێن‪ :‬كێیه ڕووی لێره كردوه؟‬ ‫كابرای نامۆ‪ :‬تكایه كریستێن‬ ‫ئاڵقه رێزهكه البده وزوو دهرگاكه بكهرهوه‪.‬‬ ‫من دۆسته الوهكهی تۆ‪ ،‬دهزگیرانهكهتم‬ ‫بۆ تۆ ئهی خۆشهویستهكهم‬ ‫گۆری ساردم جێ هێشتوه‪.‬‬ ‫پاشان دڵهكان ئاوێتهی یهكتری ئهبن و‬ ‫ئهوان به یهك ئهگهنهوه‪.‬‬ ‫ههر ماچێك تهمهنێكی نوێ ئهبهخشێ‬ ‫ماچهكانی ئهوین قهت دواییان نایه‬ ‫دهمێكی باش به یهكهوه ئهدوێن و‬ ‫كاتژمێریش به دوای یهكا خلۆر ئهبنهوه‬ ‫كهڵهبابی بهیانی ئهخوێنێ‪.‬‬ ‫كهڵهباب ئهخوێنێ‪ ،‬ئیتر بهیانییه‬ ‫ئهستێرهكه ئهكووژێتهوه‬ ‫ئاسمان ڕوون ئهبێتهوه‪.‬‬ ‫سپی پۆشه كه‪ :‬ماڵ ئاوا خۆشهویستهكهم‬ ‫یادم بكه‬ ‫مردوهكان تا رۆژی لێ پرسینهوه‬ ‫ئهگهرێنهوه ژێر گڵ‪.‬‬ ‫كریستێن‪ :‬ئهی دهزگیرانهكهم!‬ ‫ئایا كاتێك كه ڕهشه بای زستان‬ ‫له ناو بێشهاڵنهكانا ئهلوورێنێ و‬ ‫ئهو كاتهی كه سارده باران‬ ‫به سهر گۆڕهكانا ئهروا‬ ‫‪148‬‬


‫ئازار ئهكێشی؟‬ ‫ئهی هاورێ کە له ناو تاریكایی ههمیشهییدا‪ ،‬لێی وهر كهوتووی!‬ ‫ئایا دهنگم ئهبیسی؟‬ ‫سپی پۆشهكه‪ :‬به بزهی شادی بهخشی لێوه گووڵ خوونچهییهكان‬ ‫تابووتهكهم زیاتر لهو چیمهنهی‬ ‫به تیشكی زێرینی ههتاو ئهدرهوشێتهوه‬ ‫پراو پر ئهبێ له گووڵه خوونچه‬ ‫بهاڵم فرمێسكهكانت وهكوو خوێن‬ ‫ئهچۆرێنه ناو گۆری دا پۆشراومهوه‬ ‫قهت مهگری‬ ‫له سهر ئهم خاكه‬ ‫ههموو شتێ كۆتایی دێ‬ ‫بهختهوهری راستهقینه له ئاسمان‬ ‫چاوهرێمانه‬ ‫ئهگهر خۆشت ئهوێم پهیمانم مهشكێنه‬ ‫خوای گهوره له رۆژی دواییدا‬ ‫خۆشهویستی و جوانیمان پێ ئهبهخشێتهوه‪.‬‬ ‫كریستێن‪:‬نا‪ ،‬من پهیمانێكی پاكم له گهڵ تۆ دا بهستوه‬ ‫ئایا تۆ ئاماده نهبووی سهریشت بخهیته پێناومهوه؟‬ ‫نا‪ ،‬من ئهمهوێ له شهوی به یهك گهییشتنا‬ ‫له ژێر ترووسكایی مانگه شهوا‬ ‫له بهرگێكی سپی ڕهنگا‬ ‫له پهنا تۆ ئارام بگرم و‬ ‫له ئامێزی تۆ دا گیان بسپێرم‪.‬‬ ‫سپی پۆشهكه بێ دهنگه‬ ‫ئهكهوێته رێ و كچهش له گهڵ خۆیدا ئهبا‬

‫‪149‬‬


‫له سهر ئاسۆ ههتا و دهر ئهكهوێ‬ ‫ئهوان به پهله ههنگاو ههڵدهگرن‬ ‫به سهر گیاوگۆلی باران وێ كهوتوا‬ ‫دارستانه بهرینهكه ئهبڕن‪.‬‬ ‫ئهو جار سنهوبهره ڕهنگ تارماییهكانی‬ ‫پیره گۆرستان دهر ئهكهون‬ ‫سپی پۆشهكه‪ :‬ماڵ ئاوا‪ ،‬جێم بێڵه و رێگای خۆت بگره‬ ‫ئهی تاقانه خۆشهویستهكهم‬ ‫تكاكهم لێ قهبووڵ بكه‪.‬‬ ‫بهاڵم كریستێن‬ ‫یهكهم جار ئهچێته ناو گۆرهكهوه و‬ ‫دهست بهرهو الی خۆشهویستهكهی درێژ ئهكات‬ ‫ئیتر لهو رۆژهوه‬ ‫له ژێر خاچی مهسیحهوه‬ ‫ههر دووكیان له گۆرێكا‪ ،‬ڕاكشاون‪.‬‬ ‫له ناو ئهو خهوه یهزدانییه دا‬ ‫كه هێزی مرۆڤ سهرمهست ئهكات‬ ‫ئهوان ههروا یهكتریان خۆش ئهوێ‬ ‫بهختهوهر ئهو كهسهیه كه بتوانێ وهكوو ئهوان‬ ‫بژی و وهكوو ئهوانیش بمرێ‪.‬‬

‫‪150‬‬


‫شهو و ئهستێره‬ ‫نووسهر‪ :‬عنایت وسووقی‬ ‫وهرگێرانی له فارسییهوه‪ :‬شاخهوان عهزیزی‬ ‫له یادی سهمهدی بێهرهنگی دا نووسراوه‬

‫‪.......................................................‬‬ ‫ئاسمان به ههور داپۆشرابوو‬ ‫شینایی بهدی نه دهكرا‬ ‫لهوه خراپتر شهو بوو‬ ‫شهوێكی تاریك و ڕهش‪ ،‬وهك خهڵووز‬ ‫لهم شهوه دا‬ ‫لهم تاریكییه دا‬ ‫ئهستێرهیهكی جوان‬ ‫ئهستێرهیهكی بچووك‬ ‫ههورهكانی الداو هێدی وهدهر كهوت‬ ‫ماوهیهك دهستی كرد به چاو ترووكانێ‬ ‫دهیهویست ئاسمان ڕوون كاتهوه‬ ‫ئاسمان زۆر بهرین بوو‬ ‫ڕوونایی ئهو مسقاڵێ بوو‬ ‫ئهو تهنیا توانی بووی‬ ‫به گشت ڕووناكاییهكهی‬ ‫گۆشهیهك له ئاسمان ڕوون كاتهوه‬ ‫دێوهزمهی تاریكی له خهوا بوو‬ ‫له خهوێكی خۆشا‬

‫‪151‬‬


‫لهو دهمه دا ڕووناكی كهمی ئهستێرهكه‬ ‫ڕهنجاندی‬ ‫ئاسمان بهو ههموو بهرینیهی‬ ‫مسقاڵه ڕووناكایی ئهستێرهكه‬ ‫دێوهزمهی له خهم گرت‬ ‫ئهبێ چاره سهرێك بدۆزرێتهوه‬ ‫ئهگهر چهند ساتێك‬ ‫ئهستێرهكه بتوانێ ڕووناكایی بدات‬ ‫چی ڕوو ئهدا‬ ‫جاری وایه ههور ئهبێته هێزی تاریكی‬ ‫بۆ وێنه‬ ‫شهو له پێش ڕووناكی دائه نیشێ‬ ‫بهر به ڕووناكی ئهگرێ‬ ‫ههورهكان كه بوون به لهشكری تاریكی‬ ‫سهریان تێك هاویشت و‬ ‫دهستیان كرد به سرته سرت‬ ‫بهریان به ئهستێرهكه گرت‬ ‫كاتێ كه ڕووناكی له خهوا بوو‬ ‫دێوهزمهی تاریكی‬ ‫شاد و دهم به پێكهنین‬ ‫له سهرهتای شهوا‬ ‫الی خۆی بیری ئهكردهوه و ئهیوت‬ ‫ئهوهی له گهڵ ئێمه له شهرا بێت‬ ‫له ناوی ئهبهیین‬ ‫له ناوی ئهبهیین‬

‫‪152‬‬


‫ئهستێرهكه كاتێ بینی‬ ‫جێی پێ تهنگه‬ ‫جێی بچكۆاڵنهیه‬ ‫بوو به كلوه بهفرێ‬ ‫هاته خوارێ‪ ،‬هاته خوارێ‬ ‫له ناو دارستان كهوته سهر گهاڵیهك‬ ‫بوو به دڵۆپه ئاونگێ‬ ‫كهوته سهر خاك‬ ‫پاڵه قۆچی لێدا‬ ‫ئهم ال و ئهوالی كرد‬ ‫باریكه جۆگهالنهیهكی دی‬ ‫چۆ ناویهوه‬ ‫گهیشته ڕووبار‬ ‫بوو به ماسی‬ ‫ماسییهكی ورد و بچووك‬ ‫ماوهیهك گهرا‬ ‫پاشان لهوێوه ڕووی له دهریا كرد‬ ‫دێوهزمهی تاریكی دڵی ئهلهرزی‬ ‫الی خۆی بیری ئهكردهوه‬ ‫نهكا ئهستێرهكه له ناو نهچووبێ‬ ‫له نه خافڵی یا دهستی بكاتهوه‬ ‫بیری ئهكردهوه و‬ ‫ئهیوت‬ ‫ئاخر من به چاوی خۆم بینیم‬ ‫كه ئهستێرهكه‬ ‫له ناو ڕووبارا له ناو چوو‬

‫‪153‬‬


‫له گهڵ خۆی ئهدوا‬ ‫ئهترسا‬ ‫گهرم دائهگیرسا‬ ‫ئهلهرزی‬ ‫هه ر وا بووه‬ ‫ههروهك بڵێی تا دوونیا دوونیایه‬ ‫ئهم دوو الیه‬ ‫''مهبهست تاریكی و ڕووناكی'' یه‬ ‫له شهران‬ ‫ئاسمان ههوری بوو‬ ‫تاریك بوو‬ ‫ئهستێرهیهكی بچووك‬ ‫زۆر بچووك‬ ‫ههورهكانی الدا و هێدی وهدهر كهوت‬ ‫ئهستێرهیهكیتر‬ ‫كاتێ بینی‬ ‫ئهستێرهكه چاو ترووكانێ دهكات‬ ‫هێدی هێدی‬ ‫كهوته دوای ئهستێرهی یهكهم‬ ‫ههورهكانی الداو هێدی وهدهر كهوت‬ ‫دووههم و سێههم وچوارهم چهندهم‬ ‫ههورهكانیان الدا و‬ ‫له پشتی ههورهوه‪ ،‬وهدهر كهوتن‬ ‫ئیتر ئاسمان به ئهستێره دهوره درابوو‬ ‫ئێستا ئهپرسم‬

‫‪154‬‬


‫كێ دێ ببینه ئهستێره‬ ‫ئاسمان ڕووناك كهینهوه‬ ‫با دهستی ههڵێنێ‬ ‫دهستی ههڵێنێ‬ ‫دهستی ههڵێنێ‬ ‫‪----------------‬‬

‫کۆتایی‬

‫‪155‬‬


ئه‌م چیرۆکه‌ به‌ فرمێسک کۆتایی دێ