rojiwelar 14

Page 10

‫وتار‬

‫‪8‬‬

‫[~]‬ ‫[ ساڵی دووەم ] [ ‪ [ ] 2012/1/20‬ژماره ‪]14‬‬

‫‪Roji_Wilat@yahoo.com‬‬

‫ڕێبـــەر ئاپـــــۆ‬

‫تاکە پردی پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی گەلی کوردە لەگەڵ گەلی تورک‬

‫بڕیار گابار‬

‫گۆشەگیری دژوار لە سەر رێبەر ئاپۆ نزیکەی (‪)6‬‬ ‫مانگە بەردەوامە‪ .‬دیارە بە گوێرەی پێوانی ئەخالق‪،‬‬ ‫ویژدان‪ ،‬سیاسەت و یاسای نێونەتەوەیی و یاساکانی‬ ‫خودی دەوڵەتی تورکیاش‪ ،‬ئەوە ناڕەواییەکی گەورەیە‪.‬‬ ‫لەراستیدا ئەوە نە گۆشەگیرییەکی ئاسایییە‪ ،‬بەڵکو‬ ‫ئەشکەنجەیەکی دژواری بێ وێنەیە‪ .‬لەرابردوو و‬ ‫ئەمڕۆی جیهاندا‪ ،‬ئەو ئەشکەنجەیەی کە بەسەر رێبەر‬ ‫ئاپۆدا دەسەپێنرێت نمونەی نەبووە و نییە‪ .‬دیارە‬ ‫زیندانی ئیمرالی لەکەیەکی شەرمە بە ڕووی حقوق و‬ ‫عەدالەتی جیهانی و ئەوروپی و هەرێمیەوە‪.‬‬ ‫وەک دەزانین کێشەی کورد کێشەیەکی هەرێمی و‬ ‫نێونەتەوەییە‪ .‬رفاندنی رێبەر ئاپۆ لە (‪)15‬ی شۆباتی‬ ‫(‪)1999‬شدا لەئەنجامی پیالنگێرییەکی نێونەتەوەیی‬ ‫بوو‪ .‬هەر بۆیەش زیندانی ئیمرالی و ئەو سیستمە‬ ‫ئەشکەنجەیەی تێیدا بەرێوە دەبرێت‪ ،‬سیستمێکی‬ ‫نێونەتەوەییە و هێزی دەسەاڵتی نێونەتەوەیی بەرێوەی‬ ‫دەبەن‪ .‬دەوڵەتی تورک و حکومەتی ئاکەپەش هەر‬ ‫وەکو چۆن سیاسەتی نکۆڵی و قڕکردنی دژ بە گەلی‬ ‫کورد بە هاوپەیمانی و پشتیوانی زلهێزە هەرێمی و‬ ‫نێونەتەوەییەکان بەرێوە دەبەن‪ ،‬ئەوا لەبەرێوەبردنی‬ ‫سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمرالیشدا ڕۆڵی بەرێوەبردنی‬ ‫رۆژانەیان لەئەستۆدایە‪ .‬ئەگینا سیستەمی دەسەاڵتی‬ ‫نێونەتەوەییە کە ئەو زوڵم و ناڕەوایەتییە لەدژی گەلی‬ ‫کورد و رێبەرەکەی پەیڕەو دەکات‪.‬‬ ‫رۆڵ��ی رێبەر ئاپۆ بۆ گەلی ک��ورد و بزوتنەوەی‬ ‫ئازادیخوازی گەلی کورد بە واتای ئیرادەی سیاسی‬ ‫و تاکە موخاتەبی چارەسەری کێشەی کوردە‪ .‬رێبەر‬ ‫ئاپۆ بۆ گەلی کورد هێڵی سورە و تاکە پردی پێکەوە‬ ‫ژیانی ئاشتیانەی گەلی کوردە لەگەڵ گەلی تورکە‪.‬‬ ‫لەکاتێکدا کە دەوڵەتی تورک و حکومەتی ئاکەپە‬ ‫چەندین جار ناچار بوونە بە ئاشکرا ئەو راستییە‬ ‫پەسەند بکەن و لەسەر ئەو بنەمایەش ماوەیەک‬ ‫دیالۆگی راستەوخۆیان لەگەڵ بەرێوەبرد‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لەکۆتاییدا ئەو چاوپێکەوتنانە بە هۆکاری ئەوەی‬ ‫ئاکەپە ئامادە نەبوو دان بە ناسنامە و زمان و مافە‬ ‫بنگەییەکانی گەلی کورددا بنێت‪ ،‬گەیشتە بنبەست‬ ‫و ئاکەپە بریاری شەڕی هەمەالیەنەی دژ بە گەلی‬ ‫کوردیدا و ئەشکەنجەی ئیمرالیش لەو کاتەوە بە‬ ‫دژوارترین شێواز پەیڕەو دەکرێت‪.‬‬

‫شتی سەنجڕاکێش ئەوەیە کە لەنێوان زوڵم و زۆرداری‬ ‫دەوڵەتی تورک لەسەر گەلی کورد و رێبەرەکەیدا‪،‬‬ ‫حقوق‪ ،‬عەدالەت و سەرجەم دەزگ��ا و دام��ەزراوە‬ ‫مرۆییەکانی جیهان بێدەنگن و راوەستاون‪ .‬هەر ئەو‬ ‫حقوق و عەدالەت و دەزگایانەی کە لەئاستی جیهانیدا‬ ‫بانگەشەی حقوق و یەکسانی و ئازادی و دیموکراسی‬ ‫دەکەن و گوایا پشتگیری لەتێکۆشانی ئازادیخوازی‬ ‫گەالن دەکەن‪ .‬ئەوە بە سااڵنە هەم لەبەرامبەر زوڵم‬ ‫و زۆرداری و فاشیزمی دەوڵەتی تورک و ئاکەپە‬ ‫بێدەنگن و بگرە یارمەتیشی دەدەن و هەمیش لەرەنج‬ ‫و مەینەتی و چەوسانەوە و ئەشکەنجە پەیڕەوکراو بە‬ ‫سەر گەلی کورد چاوپۆشی دەکەن و بێ هەڵوێستن‪.‬‬ ‫ئەوە ناکۆکییەکی زۆر گەورەیە کە پێویستە گەلی‬ ‫کورد و دڵسۆزانی مافی مرۆڤ و ئازادی و دیموکراسی‬ ‫بیبینن‪.‬‬ ‫زیندانی کردنی رێبەر ئاپۆ لەئیمرالی نزیکی (‪)13‬‬ ‫س��اڵ پڕ دەک��ات��ەوە‪ .‬ئ��ەو م��اوەی��ە نزیکەی (‪)10‬‬ ‫ساڵی لەالیەن حکومەتی ئاکەپەوە بەرێوە دەچێت‪.‬‬ ‫لەکۆی گشتیدا دەزانرێت کە زیندانی ئیمرالی خاوەن‬ ‫سیستمێکی تایبەتە‪ .‬هەر لەدادگاییکردنی ڕواڵەتی و‬ ‫دوور لەهەموو پێوانەکانی حقوق و عەدالەتەوە بگرە‬ ‫هەتا پێوەندی رێبەر ئاپۆ بە دونیای دەرەوە و رادیۆ‬ ‫و تەلەڤزیۆن و رۆژنامە و هاوکات شێوەی مامەڵەی‬ ‫رۆژانەوە بگرە هەتا سەرجەم پێوانی مافی مرۆڤ و‬ ‫دەرفەتی بەشداری ژیان و ‪ ...‬تاد‪ ،‬ئیمرالی تایبەتە و‬ ‫بە سیستمێکی تایبەتی بەڕێوە دەچێت‪ .‬لە ماوەی ئەو‬ ‫(‪ )10‬ساڵەدا ئاکەپە لەوانەش زیاتر؛ بە دەیان جار‬ ‫سزای ئینفیرادی(تاکەکەسی) واتا گۆشەگیری لەنێو‬ ‫گۆشەگیریدا بەسەر رێبەر ئاپۆدا سەپاندووە‪ .‬وەک‬ ‫دەزانن پیالنی ژەهرخوارد کردنی رێبەر ئاپۆ بە رێگای‬ ‫خواردن و خواردنەوە و بۆیاخی دەگا و پەنجەرە و‬ ‫دیواری هۆڵەکەی تاقیکردەوە کە دواتر ئاشکرا بوو و‬ ‫پێشی لێگیرا‪ .‬جێ گۆڕکێ لەزیندانی ئیمرالی لەسالی‬ ‫(‪)2009‬دا وەک دەزانرێت هەوڵدانێکی چەواشەکارانە‬ ‫بوو بۆ خڵەتاندنی خەڵک‪ .‬لەکاتێکدا بانگەشەی‬ ‫باشترکردنی زیندانەکەیان دەکرد‪ ،‬بەاڵم لەراستیدا بە‬ ‫پێچەوانەوە دۆخەکە خراپتر کرا‪ .‬ئێستاکەش ئەوە‬ ‫(‪ )6‬مانگە گۆشەگیری هەیە و لەو رۆژانەی دوواییشدا‬ ‫پارێزەرەکانیان گرت و خستنیانە زیندانەوە‪ .‬دیارە‬ ‫ئەوەش بە واتای بەربەست کردنی مافی بەرگریکردنە‪.‬‬ ‫ئاکەپە لەو دیدارانەی کە لەگەڵ رێبەر ئاپۆیان بۆ‬ ‫ماوەیەک بەرێوە برد‪ ،‬هەوڵی بنگەیی ئەوە بوو کە‬ ‫رێبەر ئاپۆ تەسلیم بگرێت و بێ ئیرادەی بکات‪ ،‬بەاڵم‬ ‫دەزانین کە ئەوەی پێنەکرا‪ ،‬لەبەر ئەوەش شێت و هار‬ ‫بوو و بریاری شەڕی هەمەالیەنەی دژ بە گەلی کورد‬ ‫راگەیاند‪ .‬ئاکەپە هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە هێرشی‬

‫سەرجەم نرخەکانی گەلی کورد دەکات و لەگۆڕەپانی‬ ‫سیاسی و سەربازی و ئابوری و کۆمەاڵیەتی و بە‬ ‫تایبەتیش سایکۆلۆژییەوە‪ ،‬تێکڕا هەموو شتێکی‬ ‫داوەتە پێش خۆی و هێرشی هەموو شتێک دەکات‪ .‬بە‬ ‫تایبەتی لەو ماوەیەی دوایی ئاکەپە زۆر زمان درێژی‬ ‫دژ بە نرخەکانی گەلی کورد دەکات‪ .‬لەکاتێکدا کە‬ ‫زیاتر لە (‪)%95‬ی گەلی کورد موسوڵمانن ئاکەپە‬ ‫بانگەشەی ئەوە دەکات کە کورد ئاپۆ وەکو پێخەمبەر‬ ‫دەبینن‪ .‬لەالیەکی ترەوە دەڵێت گەلی کورد هەموویان‬ ‫زەردەشتین و موسوڵمان نین‪ .‬دیسان لەکاتی‬ ‫هەڵبژاردنەکانی (‪)12‬ی حوزەیران باسی ئەوەی دەکرد‬ ‫کە گوایا ئەگەر ئاکەپە لەکاتی خۆیدا لەدەسەاڵت‬ ‫بووایە ئەوا رێبەر ئاپۆی لەسێدارە دەدا‪ .‬هاوکات‬ ‫خەریکی ئامادەکردنی یاسایێکە کە ئیدی گۆشەگیری‬ ‫لەسەر رێبەر ئاپۆ بە یاسا هەمیشەیی و مسۆگەر‬ ‫بکات‪ .‬ئەو دواییەش ئاکەپە دەڵێت پێوەندی سەر و‬ ‫الشەی پەکەکەمان لێکدابڕی‪ ،‬واتا بەو گۆشەگیریەی‬ ‫رێبەر ئاپۆ پێوەندی ئەو لەگەڵ پەکەکە و گەلی کورد‬ ‫دابڕاوە‪ .‬دیارە هەموو ئەمانە بۆ تێگەیشتن لەئاکەپە‬ ‫کەم نین و بگرە زۆریشن‪ .‬دیارە ئەو مامەڵەیە لەگەڵ‪،‬‬ ‫رێبەری گەلێک نە ئەمڕۆ بێ حیساب دەهێڵدرێت و نە‬ ‫مێژووش لەبیری دەکات‪.‬‬ ‫‌دەبینین کە ئەو سیاسەت و ئاکارەی ئاکەپە هیچ‬ ‫الیەنێکی ئەخالقی و ئینسانی و یاسایی نییە و لەهەموو‬ ‫گۆڕەپانێکدا هێرشی هەموو نرخ و دەستکەوتێکی‬ ‫گەلی کورد دەک��ات و شەڕێکی هەمەالیەنە و فرە‬ ‫ڕەهەندە‪ .‬ئەوە لوتکەی شەڕە دژ بە گەلی کورد کە‬ ‫ئاکەپە و جەماعەتی فەتحوڵاڵ گۆلەن وەکو حوکمی‬ ‫جیهاد و بە چەمکی فەتح کردن بەرێوەی دەبەن‪.‬‬ ‫هێز و یاسا و دەزگا و دامەزراوە نێونەتەوەییەکان بە‬ ‫تایبەتی رێکخراوی وەکو سی پی تی‪ ،‬رێکخراوی مافی‬ ‫مرۆڤی جیهانی و ‪ ...‬تاد لەبەرامبەر ئەو زوڵم و زۆرە‬ ‫بێدەنگن و لەنێو شەرمێکی مێژوویی دانە‪.‬‬ ‫گەلی کورد بە دەیان ساڵە ڕووبەڕووی ئەو زوڵم و‬ ‫زۆردارییە دەبێتەوە‪ .‬هیچ کاتێک لەبەرامبەر ناحەقی‬ ‫و زوڵم کۆڵی نەداوە و هەمیشە لەهەموو گۆڕەپانێکدا‬ ‫بە خۆڕاگری خۆی بەرگری لەنرخەکانی کردووە و‬ ‫ئەمڕۆش لەجاران بە هێزتر و پتەوتر درێ��ژە بەو‬ ‫خۆڕاگرییەی خۆی دەدات و بۆ گەیشتن بە مافەکانی‬ ‫تێدەکۆشێت‪.‬‬ ‫دەوڵەتی تورک شەڕێکی هەمەالیەنە و دژوار دژ بە‬ ‫گەلی کورد بەرێوە دەبات؛ گۆشەگیری و ئەشکەنجەی‬ ‫ئیمرالی لوتکەی ئەو شەڕەیە‪ .‬بۆیە وەکو گەلی کورد‬ ‫پێویستە ئەو ڕەوش��ە بە باشی دەرک پێبکەین و‬ ‫بە گوێرەی ئەوەش هەڵوێست و تێکۆشانی خۆمان‬ ‫بەهێزتر و فراوانتر بکەین‪.‬‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.