Page 1


1


2


3


‫  ﯾم‬ ‫‪ ٢٠١٢‬زاﯾ ‬

‫‪ISBN: 978-614-01-0519-5‬‬

‫ ‪  ‬ر  او و ﯚﯿدن و  ر‪ "#‬و‪% $‬د&ﯾ‬

‫اار ا)(' *)*م ‪+ -‬ون‬ ‫ ‪ ',‬ا‪+ ،/,‬رع ‪ '(%‬ا‪ 3(4 ،,1 2‬ا‪ ،' (5‬ص ب ‪13-5574‬‬ ‫(وت‪ 9-‬ن‬ ‫"‪:‬ن‪(+9611)-860138-786233-785108-785107 :‬‬ ‫‪:‬آ<‪(+9611) 786230 :‬‬ ‫ﯚ‪5? 5‬ۆ‪asp@asp.com.lb :‬‬

‫ر‪ :‬و‪+‬ﯿوان @‪@? :5A‬ﯿ‪3‬‬ ‫دﯾ‪1‬اﯾ  هر‪ :$‬روان @‪CD‬د‬ ‫‪   :‬‬

‫‪4‬‬


‫‌‬ ‫‌‬ ‫‌‬ ‫‌‬ ‫‌‬ ‫وه‌بۆ‌دواوه‌‌‬ ‫ڕانه ‌‬ ‫گه ‌‬ ‫بەشی‌یەکەم‪‌ ‌:‬‬

‫‌‬

‫بەشی‌دوەم‪‌:‬چەردەیەک‌لە‌ئەدەبی‌میزۆپۆتامیا‌‬

‫بەشی‌سێیەم‪‌:‬سەرەتاکانی‌ئەدەبی‌نوسراوی‌کوردی‌‬

‫‪65-11‬‬ ‫‪222-51‬‬ ‫‪084-222‬‬


‫رونکردنەوەیەکی‌پێویست‌‬ ‫هەر کەس لە ژیان دا رێگەیەکی گرتوە و‪ ،‬کارێکی کردۆتە پیشەی سەرەکی خۆی‪ ،‬لە پاڵ ئەو‬ ‫کارەدا رەنگە هەندێ کاری الوەکی تر بکا‪ ،‬یا هەندێ سەرگەرمی تری هەبێ کاتە بۆشەکانی ژیانی‬ ‫تێدا بە سەر بەرێ‪ .‬یەکێ حەزی لە وەرزشە‪ ،‬یەکێکی تر لە گۆرانی و هەڵپەڕکێ‪ ،‬یەکێ حەزی لە‬ ‫سواریە و یەکێکی تر لە راو‪ ،‬یەکێ حەزی لە سینەمایە و یەکێکی تر لە کۆڕی شەوان‪...‬‬ ‫بەندە‪ ،‬رێبواری رێگەی کاری سیاسی بوم‪ ،‬بە هەمو الیەنە جیاوازەکانیەوە‪ :‬کاری رێکخراوەیی‪،‬‬ ‫پێشمەرگەیی‪ ،‬میدیایی‪ ...‬رێگایەک کە خۆم هەڵم بژارد‪ ،‬رێگایەک بو دژوار و سەخت‪ ،‬پڕ لە‬ ‫روداوی خۆش و ناخۆش‪ ،‬پڕ لە گالن و سەرکەوتن‪ ،‬رێگای هات و نەهات‪ ،‬چونی هەبو گەڕانەوەی‬ ‫نەبو‪ ،‬بەاڵم بە دەم بڕینی ئەو رێگایەوە‪ ،‬ئەوەندەی بوارم بوبێ و‪ ،‬کاری سەرەکی ماوەی دا بم‪،‬‬ ‫خەریکی جێبەجێکردنی سەرگەرمیەکانی خۆم بوم‪ ،‬کە بەشێکی گوڵ‌چنین بوە لە گوڵزاری ئەدەبی‬ ‫کوردی‪.‬‬ ‫رەنگە کەسێ کە لە دورەوە من بناسێ بە الیەوە سەیر بێ‪ ،‬من و بابەتی لەم چەشنە "کوجا‬ ‫مەرحەبا؟"‪ ،‬بەو هیوایەی بەم رونکردنەوەیە توانیبێتم ئەو "گومان" ە بڕەوێنمەوە‪ ،‬بەڵێ ئەمە‪:‬‬ ‫چەپکێکە لەو گوڵچنینە!‬


‫بەشی یەکەم‪ :‬گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬

‫سه‌ره‌تاکانی ئه‌ده‌بی نوسراوی کوردی‬ ‫نیگایەکی تر لە بەردە نیگارینەکەی دەربەندی گاور‬ ‫خوێندنەوەیەکی تری ئاناباسیس‬ ‫کورد له "معجم البلدان" ی یاقوتی حه‌مه‌وی دا‬ ‫کورد و جه‌نگی ‪ 02‬ساڵه‌ی ڕۆم و عه‌جه‌م‬

‫‪11‬‬ ‫‪17‬‬ ‫‪27‬‬ ‫‪31‬‬ ‫‪47‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫‪01‬‬


‫بەشی یەکەم‪ :‬گەڕانەوە بۆ دواوە‬

‫سه‌ره‌تاکانی ئه‌ده‌بی نوسراوی کوردی‬ ‫ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌ی ئێستا ناوی کوردستانه‪ ،‬الیه‌کی زنجیره چیاکانی زاگرۆس و الیه‌کی میزۆپۆتامیا بوه‪ ،‬یه‌کێکه‬ ‫له مه‌ڵبه‌نده هه‌ره کۆنه‌کانی ژیان و نیشته‌جێ بونی مرۆڤ‪ .‬به‌رده‌وام شوێنه‌واری چه‌رخه جیاوازه‌کانی ته‌مه‌نی‬ ‫مرۆڤایه‌تی تیا ئه‌دۆزرێته‌وه‪ .‬له هه‌ر یه‌کێ له‌م چهرخانهدا شارستانێتی گه‌وره‌ی تیا خوڵقاوه‪ .‬له‌وانه‬ ‫شارستانێتیه‌کانی سۆمه‌ری‪ ،‬بابلی‪ ،‬ئه‌که‌دی‪ ،‬ئاشوری‪ ،‬ئیالمی‪ ،‬حیتی‪ ،‬میدی‪ ،‬ئه‌شکانی‪ ،‬هه‌خامه‌نشی‪ ،‬ساسانی‪،‬‬ ‫ئیسالمی‪ .‬له ناوچه‌که‌دا‪ ،‬له ناو جه‌رگه‌ی ناوچه‌که‌ش دا‪ ،‬روداوی گه‌وره‌ی وه‌رچه‌رخێنه‌ری تیا قه‌وماوه‪.‬‬ ‫کوردستان یه‌کێکه له مه‌ڵبه‌نده کۆنه‌کانی نیشته‌جێ بونی مرۆڤ‪.‬‬ ‫کوردستان چه‌ندین ناوه‌ندی گرنگی شوێنه‌واری دێرینه‌ی تێدایه که هه‌زاران خشتی نوسراوی تێدا‬ ‫دۆزراوه‌ته‌وه‪.‬‬ ‫ئه‌بێ شوێنه‌واره‌کانی کوردستان پاشماوه‌ی کێ بن؟ پاشماوه‌ی گهالنێکن له ناوچون و کورد هاتۆته جێگایان‬ ‫یاخود کوردی ئه‌مڕۆ نه‌وه‌ی ئه‌و گهالنهن که ئه‌و شارستانێتییانهیان به‌رهه‌م هێناوه؟‬ ‫ئه‌گه‌رچی نه‌ته‌وه ده‌سه‌اڵتداره‌کانی ئێستا خۆیان ئه‌که‌ن به خاوه‌نی شارستانێتی ناوچه‌که‪:‬‬ ‫عه‌ره‌ب له عیراق دا خۆیان به میراتگری سۆمه‌ری و ئه‌که‌دی و بابلی دائه‌نێن‪.‬‬ ‫فارس له ئێران دا خۆیان به میراتگری هه‌خامه‌نشی‪ ،‬ئه‌شکانی و ساسانی دائه‌نێن‪.‬‬ ‫تورک له ئه‌نه‌دۆڵ دا خۆیان به میراتگری حیتی و تورکمان دائه‌نێن‪.‬‬ ‫کورد که له ناو جه‌رگه‌ی ناوچه‌که‌دا ژیاوه‪ ،‬ئه‌بێ جێگه‌ی له‌م شارستانێتییانهدا کوێ بوبێ؟ پشکی له‬ ‫دروستکردن و شوێنه‌واری ئه‌مانه‌دا چی بوبێ؟ له ده‌ره‌وه‌یدا بوه یان ئه‌ویش نه‌وه‌ی ئه‌م گه‌النه و میراتگری‬ ‫ئه‌و شارستانێتی و فهرههنگانهیه؟‬ ‫گه‌النی تر ده‌وڵه‌تیان هه‌بوه‪ ،‬له به‌ر ئه‌وه توانیویانه مێژوی خۆیان بنوسنه‌وه‪.‬‬ ‫کورد له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌بوه‪ ،‬نه‌ک نه‌یتوانیوه مێژوی خۆی بنوسێته‌وه‪ ،‬به‌ڵکو مێژوه‌که‌ی شێوێنراوه‬ ‫ئه‌گینا‪:‬‬ ‫کورد و عه‌ره‌ب کامیان نزیکترن له شارستانێتی میزۆپۆتامیا؟‬ ‫کورد و فارس کامیان نزیکترن له شارستانیتی ساسانی؟‬

‫‪00‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫شارستانێتی میزۆپۆتامیا بەرهەمی گەالنی دانیشتوی ناوچەکە بوە‪ ،‬بەر لەوەی شەپۆلی ئاری لە قافقاس و‬ ‫شەپۆلی سامی لە جزیرەی عەرەبیەوە بەرەو ناوچەکە بکشێن‪ ،‬بەرهەم هاتوە‪ .‬باووباپیری کوردیش‪ ،‬کە بە ناوی‬ ‫جیا جیاوە‪ ،‬یەکێ بوە لە گەلە نیشتەجێکانی ناوچەکە بەشی هەبوە لە بەرهەمهێنانی ئەو شارستانێتیەدا‪.‬‬ ‫مخابنە تا ئێستا شوێنەوارناس و مێژونوس و زمانەوانی کورد‪ ،‬بە شێوەیەکی زانستیی و سیستەماتیک‪،‬‬ ‫خەریکی لێکۆڵینەوەی په‌یوه‌ندی نێوان کورد و گەالنی زاگرۆس و گەالنی میزۆپۆتامیا و گەالنی ئێران نەبون‪،‬‬ ‫زۆرتر خەریک بون بە دوبارە وتنەوەی تیۆری هەندێ رۆژهەاڵتناسی ئەوروپایی سەبارەت بە رێچەڵەکی‬ ‫میدیایی کورد و‪ ،‬هاتنی شەپۆل بە دوای شەپۆلی تیرە ئاریەکان‪ ،‬بۆ ناوچەکە‪.‬‬ ‫لە کوردستانی عیراق‪ ،‬لە بەرامبەر ساڵی زاینی دا ئێستا بە شانازیەوە ساڵێک ئەنوسن‪ ،‬لە ساڵی هیچ میللەتێکی‬ ‫ئەم دنیایە ناچێ‪ ،‬گوایە ئەوە ساڵی کوردیە‪ ،‬لە کاتێک دا ئەگەر یەکێ بە وردی بچێتە بنجوبناوانی مێژوی ئەو‬ ‫ساڵە نەک ناهێنێ ئەوە بکرێتە ساڵی لە دایکبونی کورد‪ ،‬بگرە ئەبو مێژونوسانی کورد خۆیان نە کردایە بە‬ ‫خاوەنی چونکە ئەوە ساڵێکە وەکو مێژوی ناوچەکە ئەیگێڕێتەوە‪ ،‬لەو ساڵەدا چەند تیرە و هۆزی دڕندە و‬ ‫دواکەوتوی ناوچە شاخاویەکان هێرشیان کردۆتە سەر نەینەوای پایتەختی ئیمپراتۆری ئاشوری و‪ ،‬یەکێ لە‬ ‫پێشکەوتوترین شارستانێتیەکانی ئەو سەردەمەیان بە جۆرێ وێران کردوە کە ئیتر هەڵنەساوەتەوە‪.‬‬ ‫سەیر ئەوەیە کورد خۆی بکا بە خاوەنی کارەساتێکی لەو بابەتە و بیکا بە ساڵی لە دایکبونی خۆی کەچی‬ ‫خۆی بە بێگانە بزانێ لە شارستانێتیە گەورەکانی میزۆپۆتامیا و زاگرۆس و ئێران‪ ،‬خۆی بە بێگانە بزانێ لە‬ ‫شارستانێتی سومەری‪ ،‬بابلی‪ ،‬ئاکەدی و خوری و گوتی و لولوبی‪ ...،‬لە کاتێک دا‪ ،‬تەنیا لە کوردستانی عیراق‬ ‫دا‪ ،‬هەزاران خشتی نوسراو دۆزراونەتەوە و‪ ،‬سەدان شوێنەواری گرنگ لە هەولێر و کەرکوک و دهۆک و‬ ‫سلێمانی‪ ،‬لە هەورامان‪ ،‬شمشارە‪ ،‬بێتواتە‪ ،‬دەربەندی گاور‪ ،‬بەمۆ‪ ،‬پەیکوڵی‪ ،‬پیرەمەگرون‪ ،‬حەوزی حەمرین‪،‬‬ ‫کێلەشین‪ ،‬زاخۆ‪ ...‬دۆزراونەتەوە و هەزاران یش لە ژێر خاک دا ماون هێشتا کنە و پشکنینی زانستی‌یان تێدا نە‬ ‫کراوە‪ ،‬ئەگەر دەسکردی خەڵکی ناوچەکە نەبوبێ‪ ،‬داگیرکەر هەرگیز نەیتوانیوە تاشەبەردی ئەو شاخانە‬ ‫هەڵکۆڵێ‪ ،‬پەیکەری لە سەر بنەخشێنێ و نوسینی لە سەر تۆمار بکا‪.‬‬ ‫(بۆ ئاگاداری زیاتر لە سەر شوێنەوارە دێرینەکانی کوردستانی عیراق بڕوانە‪:‬‬ ‫مدیریة االثار العامة‪ :‬المواقع االثریة في العراق‪ ،‬بغداد ‪.0792‬‬ ‫مدیریة االثار العامة‪ :‬اطلس المواقع االثریة في العراق‪ ،‬بغداد ‪.0791‬‬

‫چاخی ساسانی‬ ‫پێش هاتنی ئیسالم زۆری سه‌رزه‌مینی کوردستان به‌شێ بوه له شاهانشاهێتی ساسانی و‪ ،‬به‌شێکی که‌می‬ ‫سه‌روی رۆژئاوای له قه‌ڵه‌مڕه‌وی بیزه‌نتی دا بوه‪.‬‬ ‫له ژێر ده‌سه‌اڵتی ساسانی دا‪ ،‬ئه‌گه‌رچی به‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌وتۆ به ده‌سته‌وه نیه‪ ،‬که کورد یه‌که‌یه‌کی ره‌گه‌زیی یا‬ ‫به‌ڕێوه‌به‌رێتی کارگێڕی (ساتراپ) ی جیاوازی ههبوبێ‪ ،‬به‌اڵم پایته‌ختی ده‌وڵه‌ته‌که له شوێنانی نزیکی ژیانی‬ ‫ئه‌م دا بوه و هه‌ندێ له رێگه و وێستگه سه‌ره‌کیه‌کانی واڵته‌که له ناو سه‌رزه‌مینی ئه‌م دا بە جێ ماوه‪ .‬هه‌مو‬ ‫نیشانه‌کان وای پیشان ئه‌ده‌ن کورد به‌شێ بوه له گه‌لی ساسانی و‪ ،‬به‌شێ بوه له داووده‌زگای حوکمڕانی و‪،‬‬ ‫به‌شێ بوه له سپای ساسانی‪ .‬زمانی په‌هله وی زمانی کاروباری حوکمڕانی و‪ ،‬زمانی سروده دینیه‌کانی‬ ‫زه‌رده‌شتی و‪ ،‬زمانی نوسینی بابه‌تی ئه‌ده‌بی و بازرگانی و قانونی بوه‪.‬‬

‫‪01‬‬


‫بەشی یەکەم‪ :‬گەڕانەوە بۆ دواوە‬

‫بۆ یه‌کێ بیه‌وێ له سه‌ر روداوه‌کانی ئه‌م چاخه و زمانی په‌هله‌وی و ئه‌ده‌بی په‌هله‌وی و‪ ،‬گۆڕان و پوکانه‌وه‌ی‬ ‫زمانی په‌هله‌وی ساسانی‪ ،‬به تایبه‌تی لقی خۆر ئاوایی که کوردیشی گرتۆته‌وه ئه‌توانێ له‌م سه‌رچاوانه‌دا بگه‌ڕێ‪:‬‬ ‫محمد تقی بهار‪ :‬سبک شناسی‪ ،‬تاریخ تطور نثر فارسی‪ 3 ،‬جلد‬ ‫‪ :................‬سبک شناسی‪ ،‬تاریخ تطور شعر فارسی‪ 3 ،‬جلد‬ ‫دکتر جلیل دوستخواه‪ :‬اڤیستا که‌ن ترین سرودها و متنهای ایرانی (جلد اول و جلد دوم)‪ ،‬چاپ پانزدهم‪،‬‬ ‫‪ .0337‬انتشارات مروارید‪.‬‬

‫چاخی سه‌دری ئیسالم‬ ‫ئیسالم له زنجیره‌یه‌ک شه‌ڕدا کۆتایی به حوکمی ساسانی هێنا و‪ ،‬ته‌واوی ناوچه‌که‌ی داگیر کرد‪ .‬داووده‌زگای‬ ‫حوکمڕانی ئیسالمی سه‌ره‌ڕای الیه‌نی کارگێڕی و سیاسی‪ ،‬ره‌نگی دینیی به هه‌مو دامه‌زراوه‌کانی پاشماوه‌ی‬ ‫سه‌رده‌می پێش‌و و‪ ،‬به دامه‌زراوه تازه‌کانی سه‌رده‌می نوێ به‌خشی‪.‬‬ ‫ئیسالم هه‌روه‌ک که‌وته گرتنه‌وه‌ی جێگه‌ی دینی ره‌سمیی جارانی زه‌رده‌شتی‪ ،‬زمانی عه‌ره‌بی زمانی قورئان‪،‬‬ ‫کتێبی پێرۆزی خوایی‪ ،‬که‌وته هه‌وڵی جێگرتنه‌وه‌ی زمانی په‌هله‌وی و سڕینه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی ئه‌و زمانه و‪،‬‬ ‫ئه‌لفبای عه‌ره‌بیش که ئاسانتر بو له ئه‌لفبای په‌هله‌وی جێگه‌ی پێ چۆڵ کرد‪.‬‬ ‫ناوی "کورد" و "األکراد" وەکو گەلێکی جیاواز لە گەالنی تر‪ ،‬جیاواز لە عەرەب و فارس‪ ،‬لە روداوەکانی ئەم‬ ‫چاخەدا ئیتر ئەنوسرێ و دوبارە ئەبێتەوە‪.‬‬

‫چاخی ئه‌مه‌وی (‪ 057-666‬ز)‬ ‫عه‌ره‌ب‪ ،‬به‌ر له فه‌تحی ئیسالمی‪ ،‬خاوه‌نی شارستانی بون‪ ،‬به‌اڵم شارستانێتی عه‌ره‌بی له دواوه‌ی‬ ‫شارستانێتیه‌کانی ساسانی‪ ،‬بیزه‌نتی‪ ،‬قیبتی بو‪ .‬زه‌مانێکی ویست تا بتوانێ ئه‌م شارستانێتیه گه‌ورانه هه‌ڵ‬ ‫لوشێ‪ .‬بۆیه به درێژایی ماوه‌ی فتوحات و‪ ،‬ته‌نانه‌ت دوای جێگیربونی ده‌سه‌اڵتی عه‌ره‌بی– ئیسالمی‪ ،‬سه‌رده‌می‬ ‫ئه‌مه‌وی‪ ،‬کە به معاویه‌ی کوڕی سوفیان ده‌س پێ ئه‌کا (‪ 132-110‬ز) له هه‌مو ناوچه‌ی رۆژهه‌اڵتی ناوه‌ڕاست‬ ‫دا نه‌یانتوانی‪ ،‬ده‌س له به‌کارهێنانی زمانه‌کانی گه‌النی ناوچه‌که هه‌ڵبگرن‪:‬‬ ‫له عیراق و ئێران زمانی په‌هله‌وییان له دیوانه‌کانیان دا به کار هێناوە‪.‬‬ ‫له شام زمانی یۆنانییان به کار هێناوە‪.‬‬ ‫له میسر و سه‌روی ئه‌فه‌ریقا زمانی قیبتییان به کار هێناوە‪.‬‬ ‫بۆ یه‌که‌م جار له سه‌رده‌می عه‌بدولمه‌لیک کوڕی مه‌روان بڕیاری گۆڕینی زمانی ره‌سمیی دیوانه‌کان درا و‬ ‫ته‌عریب کرا‪.‬‬

‫ته‌عریبی زمان‬ ‫عه‌بدولمه‌لیک کوڕی مه‌روان (‪ 31-16‬ک) دیوانه‌کانی ته‌عریب کرد و‪ ،‬تا ئه‌وسا به دینار و درهه‌می رۆمی و‬ ‫ئێرانی سه‌ودا و مامه‌ڵه کرا‪ ،‬مه‌روان ئه‌مه‌شی گۆڕی و‪ ،‬ئیتر سکه‌ش به زمانی عه‌ره‌بی لێ درا و‪ ،‬دراو به زمانی‬ ‫عه‌ره‌بی ئایه‌ت و ناوی خه‌لیفه و شوێنی داڕشتنی لێ ئه‌نوسرا‪.‬‬ ‫ساڵی ‪ 30‬ک له شام و ساڵی ‪ 30‬و ‪ 33‬ک له عیراق‪ ،‬حه‌جاجی کوڕی یوسفی سه‌قه‌فی (‪ 76-10‬ک)‬ ‫دیوانه‌کانی ته‌عریب کرد‪.‬‬ ‫‪01‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫ساڵی ‪ 010‬ک له خوراسان زمانی دیوانه‌کان ته‌عریب کرا‪ .‬پرۆسه‌ی ته‌عریب له‌وێ دواکه‌وت بو چونکه‬ ‫دوره‌ده‌ست بو‪.‬‬ ‫هه‌روه‌ک دیوانه‌کانیان ته‌عریب کرد‪ ،‬ئهلفباکهشیان گۆڕی‪ .‬ئه‌لفبای په‌هله‌وی ژماره‌کانی زۆرتر و فێربون و‬ ‫نوسینی گرانتر بو‪ ،‬ئه‌لفبای عه‌ره‌بی که ئاسانتر و حه‌رفه‌کانی به ژماره که‌متر بو‪ ،‬جێگه‌ی گرته‌وه و ئه‌ویان له‬ ‫بواری به کار هێنان دا نه‌ما و‪ ،‬له بیر چوه‌وه‪ ،‬ئه‌میان خرایه بواری به کارهێنانه‌وه‪ ،‬ساڵ له دوای ساڵ زیادتر‬ ‫گه‌شه‌ی کرد و پێشکه‌وت‪ .‬ئیتر زمانی عه‌ره‌بی بو به زمانی ره‌سمی‪ ،‬زمانی ده‌سه‌اڵتی "فاتیح"‪ .‬کارمه‌ندانی‬ ‫ده‌زگای حوکمڕانی و‪ ،‬خوێنده‌وار و رۆشنبیره‌کان هه‌وڵیان ئه‌دا فێری بن و‪ ،‬پێی بنوسن و‪ ،‬به‌و هۆیه‌وه خۆیان‬ ‫له دهسهاڵتدارانی سه‌رده‌م نزیک بخه‌نه‌وه‪.‬‬

‫شعوبیه‬ ‫فتوحاتی ئیسالمی ناوچه‌یه‌کی زۆر فراوانی هێنایه ژێر ده‌سه‌اڵتی خۆیه‌وه‪ .‬نه‌ته‌وه‌ی جیاواز و دینی جیاواز و‬ ‫کۆمه‌ڵی جۆراوجۆری که‌وته ژێر ده‌ست‪.‬‬ ‫له ژێر سایه‌ی خه‌الفه‌تی ئه‌مه‌وی دا چه‌ند جۆر خه‌ڵک هه‌بون‪:‬‬ ‫قه‌بیله‌کانی عه‌ره‌ب‪ ،‬که موسوڵمان بون و‪ ،‬ئیسالمهتییان باڵ‌و ئه‌کرده‌وه‪ ،‬خۆیان به خاوه‌نی دین و ده‌وڵه‌ت‬ ‫ئه‌زانی و‪ ،‬گه‌وره کاربه‌ده‌ستان له‌مان بون‪.‬‬ ‫مه‌والی‪ ،‬ئه‌و ره‌گه‌زانه بون عه‌ره‌ب نه‌بون‪ ،‬ئیسالمهتیان به زۆر یان به خۆشی قبوڵ کرد بو‪ .‬ئه‌مانه چ وه‌کو تاک‬ ‫یان به کۆمه‌ڵ وه‌کو عه‌شیره‌ت ئه‌بو وهالئی خۆیان بۆ عه‌ره‌ب ده‌رببڕن و‪ ،‬ناوی یه‌کێ له‌و قه‌بیله یا بنه‌ماڵه‬ ‫عه‌ره‌بانه‌یان هه‌ڵ ئه‌گرت‪.‬‬ ‫ئه‌هلی زیمه‪ ،‬پێڕه‌وانی دینی یه‌هودی‪ ،‬مه‌سیحی و هه‌ندێ جار سابیئه‌ی مه‌ندایی و مه‌جوس‪ .‬ئه‌مانه "جزیه" یان‬ ‫لێ ئه‌سه‌ندن‪ ،‬که باجی سه‌ر بو‪ ،‬به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی له دار ئه‌ل ئیسالم دا به سه‌المه‌تی ئه‌ژین‪.‬‬ ‫ئه‌گه‌رچی ئه‌مه‌ویه‌کان به بێ کارمه‌ندانی ئێرانی کاروباری واڵته‌که‌یان بۆ به‌ڕێوه نه‌چو‪ ،‬به‌اڵم به چاوی سوک‬ ‫له موسوڵمانانی ناعهرهبییان ئه‌ڕوانی و‪ ،‬له پله‌ی دوه‌می هاواڵتی دا بون‪ .‬ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وه‌ی موسوڵمان‬ ‫بوبون جزیه له سه‌ر ئه‌مان نه‌بو‪ .‬جزیه ته‌نیا له‌وانه وه‌رئه‌گیرا که له سه‌ر دینه‌کانی خۆیان مابونه‌وه‪ .‬به‌اڵم له‬ ‫سه‌رده‌می ئه‌مان دا له‌گه‌ڵ زیادبونی مه‌سره‌فی خێزان و بنه‌ماڵه و ده‌ربار و داووده‌زگای حوکمڕانی ئه‌مه‌وی‪،‬‬ ‫پێویستیان به داهاتی زۆرتر بو‪ ،‬له به‌ر ئه‌وه سه‌رانه‌یان خسته سه‌ر هه‌مو مه‌والی‪ ،‬که بریتی بون له هه‌مو ئه‌و‬ ‫قه‌بیله و قه‌ومانه‌ی عه‌ره‌ب نه‌بون و ئیسالم بوبون‪ .‬ناکۆکی نێوان هه‌ستی خۆبه‌زلزانی عه‌ره‌ب له الیه‌ک و‬ ‫خوازیارانی یه‌کسانی موسوڵمان‪ ،‬عه‌ره‌ب و ناعه‌ره‌ب له الیه‌کی تره‌وه که پشتیان ئه‌به‌ست به " إنا خلقناکم‬ ‫شعوبا و قبائل" و "ال فرق بین عربي و عجمي اال بالتقوی" و "ان اکرمکم عندالله اتقاکم‪ ".‬قواڵیی سیاسی‪،‬‬ ‫ئابوری و الیه‌نی ئایدیۆلۆجی گرته‌وه و زه‌مینه‌ی فیکری‪ ،‬سیاسی‪ ،‬کۆمه‌اڵیه‌تی چه‌ندین جواڵنه‌وه‌ی خوڵقاند‪ ،‬له‬ ‫بابه‌تی بزوتنه‌وه‌ی شعوبیه‪ ،‬که بزوتنه‌وه‌یه‌کی فکری بو به به‌رگی سیاسیه‌وه‪.‬‬ ‫هه‌مو موسوڵمانێ‪ ،‬عه‌ره‌ب بوبێ یا له ره‌گه‌زێکی ناعه‌ره‌ب‪ ،‬ئه‌بو پیرۆزی و گه‌وره‌یی زمانی عه‌ره‌بی‪ ،‬که "زمانی‬ ‫قورئان و گفتوگۆی مهالئیکهتهکان و ئه‌هلی به‌هه‌شته"‪ ،‬بسه‌لمێنێ‪" .‬انا انزلناکم قرآنا عربیا"‪ .‬هه‌مو موسوڵمانێ‬ ‫ئه‌بو شایه‌تمان‪ ،‬که یه‌که‌مین مه‌رجی باوه‌ڕهێنانه و نوێژکردن‪ ،‬که هه‌مو رۆژێ پێنج جار دوباره ئه‌بێته‌وه و‬ ‫هه‌ندێ دوعای زه‌روری به زمانی عه‌ره‌بی له به‌ر بکا و فێرببێ‪.‬‬ ‫ته‌نیا جێگه‌ی که خه‌ڵک ئه‌یتوانی تیا بخوێنێ‪ ،‬مزگه‌وت و مه‌دره‌سه دینیه‌کان بو‪ ،‬ئه‌ویش به عه‌ره‌بی تیا‬ ‫ئه‌خوێنرا‪ .‬هه‌ر بۆیه له ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م دا زمانی عه‌ره‌بی‪ ،‬که بو به زمانی دین و ده‌سه‌اڵت‪ ،‬باڵ‌و بوه‌وه و‪،‬‬ ‫‪01‬‬


‫بەشی یەکەم‪ :‬گەڕانەوە بۆ دواوە‬

‫گه‌شه‌ی کرد‪ ،‬له سه‌ر زانستهکانی زمان و دین سه‌دان کتێبی گرنگ نوسران‪ .‬هه‌زاران وشه‌ی عه‌ره‌بی تێکه‌اڵوی‬ ‫زمانی رۆژانه‌ی گه‌له ناعه‌ره‌به‌کان بو‪.‬‬ ‫له چاخی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی دا هیچ تێکستێکی ئه‌ده‌بی کوردی له به‌ر ده‌س دا نیه‪ .‬فارسیش جگه له هه‌ندێ‬ ‫به‌شی ئاوێستا که ئه‌وه‌ی سااڵنێکی دواتر نوسراونه‌ته‌وه‪ ،‬شتێکی ئه‌وتۆ به ده‌سته‌وه نیه‪.‬‬ ‫ئیبن ئه‌ل موقه‌فه‌ع (‪ 010-021‬ک) که سه‌ره‌تا ناوی روزبهی کوڕی دادوێ بو‪ ،‬دوای ئه‌وه‌ی موسوڵمان بو‪،‬‬ ‫ناوی خۆی گۆڕی بۆ عه‌بدواڵ‪ .‬موقه‌فه‌ع واته ده‌ست گێڕ‪ ،‬چونکه حه‌جاج ده‌ستی باوکی شکاند بو‪ .‬ئیبن ئه‌ل‬ ‫موقه‌فه‌ع چه‌ندین کتێبی له زمانی په‌هله‌ویه‌وه کردوه به عه‌ره‌بی له‌وانه‪ :‬کلیله و دمنه‪ ،‬تاجنامهی نه‌وشیروان‪،‬‬ ‫ئایین نامه‪ ،‬سوخه‌نوه‌ری بزورگ (االدب الکبیر)‪ ،‬سوخه‌نوه‌ری خورد (االدب الصغیر)‪.‬‬ ‫له‌م سه‌رده‌مه‌دا چه‌ندین کتێب به عه‌ره‌بی نوسراون‪ ،‬باسی شه‌ڕوشۆڕی کورد و ئه‌میر و سه‌رداره جه‌نگیه‌کانی‬ ‫ئه‌کا‪ .‬به‌اڵم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌دیب و ئه‌ده‌بی نوسراوی کوردی‪ ،‬چ شیعر بێ یان په‌خشان‪ ،‬تێدا نیه‪ .‬به‌اڵم له ناو‬ ‫ئه‌و سه‌دان کتێبه‌دا که له‌و سه‌رده‌مه‌دا و دواتر به عه‌ره‌بی نوسراون‪ ،‬هه‌ندێکیان کورد نوسیونی‪ ،‬به‌اڵم به زمانی‬ ‫عه‌ره‌بی‪ .‬له‌وانه‪:‬‬ ‫ابو حنیفة الدینوري (‪ 371 - 303‬ز‪ 033 /‬ک)‬ ‫ابن قتیبة الدینوري (‪ 337 - 303‬ز‪ 091 - 003 /‬ک)‬ ‫ابن االثیر الجزري (‪ 0033 -0012‬ز‪ 132 - 666 /‬ک)‬ ‫ابن الصالح الشهرزوري (‪ 113 - 699‬ک)‬ ‫ابن خلکان (‪ 0030 -0000‬ز‪ 130 - 123 /‬ک)‬

‫چاخی عه‌باسی (‪ 6551 - 057‬ز)‬ ‫به هاتنی مه‌غۆل و کوشتنی خه‌لیفه کۆتایی دێ (‪ 161‬ک‪ 0063 /‬ز)‬ ‫له سه‌رده‌می عه‌باسی دا‪ ،‬که ئیمپراتۆره‌که له به‌ر فراوانی له که‌ناره‌کانی دا هه‌ندێ بنەماڵەی بومی بوژانەوە و‬ ‫ده‌سه‌اڵتی خۆجێیی دروستبون‪ .‬له‌م ناوچانه‌دا زمانی فارسی که‌وته بوژانه‌وه‪.‬‬ ‫خه‌الفه‌تی عه‌باسی به جۆرێ فراوان بوبو له باکوری ئه‌فه‌ریقاوه تا سنوری چینی گرتبوه‌وه‪ .‬خوراسان که‬ ‫ناوچه‌یه‌کی دوره‌ده‌ستی ده‌سه‌اڵتی به‌غداد بو له الیه‌ن خه‌لیفه‌کانی عه‌باسیه‌وه سپێردرا بو به بنه‌ماڵه‌ی سامانی‪.‬‬ ‫ئه‌ماره‌تی سامانی (‪ 337 - 097‬ک‪ 777 - 370 /‬ز) که له خوراسان دا دامه‌زرا‪ ،‬زیاتر له سه‌ده‌یه‌ک مایه‌وه‪.‬‬ ‫له سه‌رده‌می ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌دا ئه‌ده‌بی ئێرانی سه‌رله‌نوێ هه‌ستایه‌وه‪ .‬له ده‌رباری ئه‌م ئهمیرانهدا ژماره‌یه‌ک شاعیر‬ ‫و نوسه‌ر کۆبونه‌وه سه‌روه‌ریه‌کانی رابوردوی ئێرانیان زیندو کرده‌وه‪ .‬روده‌کی (‪ 307‬ک‪ 710 /‬ز مردوه) که‬ ‫به باوکی شیعری فارسی دائه‌نرێ لێره‌وه سه‌ری هه‌ڵدا‪ .‬کلیله و دمنه‌ی له په‌هله‌ویه‌وه به شیعری دوبهیتی‬ ‫مه‌سنه‌وی وه‌رگێڕاوه بۆ سه‌ر فارسیی ده‌ری‪ ،‬هه‌روه‌ها سندبادنامهشی هه‌ر وه‌رگێڕاوه‪ .‬جگه له شیعری ستایشی‬ ‫ئه‌میره‌کانی سامانی‪.‬‬ ‫له چاخی ساسانی دا په‌هله‌وی زمانی ره‌سمی‪ ،‬له هه‌مان کات دا‪ ،‬زمانی شیعر و ئه‌ده‌ب بو‪ ،‬به‌اڵم له چاخی‬ ‫سامانی دا زمانی په‌هله‌وی و ئه‌لفبای په‌هله‌وی باوی نه‌ما بو‪ ،‬زمانی "فارسیی ده‌ری" که زمانی دانیشتوانی‬ ‫ناوچه‌که و یه‌کێ له لقه‌کانی زمانی په‌هله‌وی بو‪ ،‬به ئه‌لفبای عه‌ره‌بی‪ ،‬بو به سه‌ره‌تای ده‌س پێ کردنی ئه‌ده‌بی‬ ‫فارسی دوای ده‌سه‌اڵتی عه‌ره‌بی ‪ -‬ئیسالمی له خوراسان دا و‪ ،‬زۆری نه‌خایاند سه‌رانسه‌ری ئێرانی گرته‌وه‪.‬‬

‫‪01‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫بۆ یه‌کێ بیه‌وێ له سه‌ر مێژوی ئەدەبی فارسی ئاگاداری وەربگرێ ئه‌توانێ له‌م سه‌رچاوانه‌دا بگه‌ڕێ‪:‬‬ ‫ادوارد براون‪ ،‬تاریخ ادبیات ایران‪ ،‬ئەم مێژوە چوار (جلد) ە‪:‬‬ ‫جلد اول‪ ،‬از قدیمترین ایام تا عصر فردوسی‪ ،‬ترجمە علی پاشا صالح‪ ،‬انتشارات مروارید‪.‬‬ ‫جلد دوم‪ ،‬از فردوسی تا سعدی‪ ،‬ترجمە و حواشی بقلم فتح الله مجتبائی‪ ،‬انتشارات مروارید‪.‬‬ ‫جلد دوم‪ ،‬از فردوسی تا سعدی‪ ،‬نیمە دوم‪ ،‬ترجمە غالمحسین صدری افشاری‪ ،‬انتشارات مروارید‪.‬‬ ‫ئەم مێژوە چەند جارێ تەرجومە کراوە و چەندین جار چاپ کراوە‪.‬‬ ‫هەروەها‬ ‫ذبیح الله صفا‪ ،‬تاریخ ادبیات ایران‪ ،‬جلد ‪ 0‬و ‪.0‬‬ ‫بۆ یه‌کێ بیه‌وێ له سه‌ر مێژوی ئەدەبی عەرەبی ئاگاداری وەربگرێ ئه‌توانێ له‌م سه‌رچاوانه‌دا بگه‌ڕێ‪:‬‬ ‫جرجي زیدان‪ ،‬تاریخ اداب اللغة العربية‪ ،‬اربع مجلدات‪.‬‬ ‫حنا الفاخوري‪ ،‬تاریخ االدب العربي‪.‬‬ ‫حنا الفاخوري‪ .‬الجامع في تاریخ االدب العربي‪ ،‬االدب القدیم‪ .‬منشورات ذوي القربی‪.‬‬ ‫حنا الفاخوري‪ .‬الجامع في تاریخ االدب العربي‪ ،‬االدب الحدیث‪ .‬منشورات ذوي القربی‪.‬‬

‫‪01‬‬


‫بەشی یەکەم‪ :‬گەڕانەوە بۆ دواوە‬

‫نیگایەکی تر لە‬

‫بەردە نیگارینەکەی دەربەندی گاور‬

‫لە چەند جێگەی سەختی کوردستانی عیر اق لە سەر تاشەبەردی شاخەکانی نیگاری جۆراوجۆر نەخشێنراوە‪.‬‬ ‫هەندێ لەمانە کەموزۆر بابەتیان لە سەر نوسراوە‪ .‬بەاڵم تا ئێستا شوێنەوارناسی شارەزای کورد لێکۆلێنەوەی‬ ‫زانستی نەکردوە و‪ ،‬هەلومەرجی نائارامی سەدەی بیستەم زەمینەیەکی لە بار نەبوە بۆ کاری پشکنین و گەڕانی‬ ‫ئارکیۆلۆجی‪ .‬بۆیە زۆری ئەو بابەتانە ئەوی دیارن و دۆزراونەوە هەندێکیان هێشتا وەکو مەتەڵی هەڵنەهێنراو‬ ‫ماونەتەوە‪ ،‬چ جای ئەوانەی هێشتا لە ژێر گڵ دان‪ ،‬یا بە نەناسراوی فەرامۆش کراون‪.‬‬ ‫لە ناو بەردە نیگارینەکان دا‪ ،‬ئەوەی لێرەدا قسەی لە سەر ئەکرێ نەخشەکەی "دەربەندی گاور" ی ناو‬ ‫شاخەکانی قەرەداخە کە بە ناوی "نارام سین" ەوە ناوی دەرکردوە‪.‬‬ ‫نارام سین نەوەی سەرجۆنی ئاکەدی بوە‪ .‬لە سەدەی بیست و سێیەمی پێش زاین دا شای واڵتی ئاکەد بوە‪ .‬لە‬ ‫سەردەمی فەرمانڕەوایی ئەم دا لە چەندین ناوچەی واڵتەکەی دا یاخیبون و هەڵگەڕانەوە و شۆڕش روی داوە‪.‬‬ ‫چەند جارێ هێرشی کراوەتە سەر‪ .‬ئەویش زنجیرەیەک لەشکرکێشی کردوە بۆ سەر رۆژهەاڵت و رۆژئاوا و‪،‬‬ ‫باشور و باکوری واڵتەکەی لەوانە بۆ سەر مەڵبەندی ژیانی گەلی لولوبی‪ .‬لە شەڕێک دا لە گەڵ گوتیەکان سەری‬ ‫(‪)0‬‬ ‫تێ دا چوە (‪ 0020 – 0020‬پ ز)‬ ‫نارام سین گۆیا لولوبیەکانی لە شەڕێک دا شکاندوە کە شاکەیان‪ ،‬ساتونی‪ ،‬سەرکردایەتی کردون‪.‬‬ ‫سەرکردەکانی بە دیل گرتون و واڵتەکەی داگیر کردون‪ ،‬بە پێی لێکۆڵینەوەی شوێنەوارناسەکان‪ ،‬بۆ یادەوەری‬ ‫پیرۆزیی ئەم روداوە گەورەیە "کێلی سەرکەوتنی" لە بەرد داتاشیوە و لە پایتەختەکەی دا چەقاندویەتی‪ .‬لەو‬ ‫کێلەد ا خۆی وەکو قارەمانێکی خاوەن زۆر و توانا هەنگاو ئەنێ و لولوبیەکانیش بە شکاوی لە بەر پێی دا‬ ‫کەوتون‪.‬‬ ‫کێلەکە نزیکەی دو مەتر بەرزە‪ .‬لە بەرد داتاشراوە‪ .‬نارام سین خۆی کەوایەکی کورتی لە بەردایە‪ ،‬سنگی روتە‪،‬‬ ‫تیر و کەوان و تێاڵی پێیە‪ .‬کاڵوێکی لە سەردایە کە دو شاخی پێوەیە‪ ،‬ئەوەش بە پێی لێکدانەوەی‬ ‫شوێنەوارناسەکان نیشانەی "خوایاندن‪ :‬تألیه" ی نارام سین بوە‪.‬‬ ‫‪01‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫لە هێرشێک دا کە ئیالمیەکان کردویانە بۆ سەر "سیپار" و ئاکەدیەکانیان شکاندوە و شار و ئاواییەکانیان‬ ‫تااڵن کردون‪ ،‬یەکێ لە دەسکەوتەکانی ئەو تااڵنیە ئەم کێلە بوە کە لەگەڵ خۆیان بردویانەتەوە بۆ واڵتەکەی‬ ‫خۆیان‪ .‬تیمێکی ئارکیۆلۆجی فەرەنسی بە سەرپەرشتی دومۆرگان ساڵی ‪ 0720‬لە "سوسە" دۆزیویانەتەوە و‬ ‫(‪)0‬‬ ‫بردویانەتەوە بۆ فەرەنسا لە "مۆزەی لوڤەر" دایان ناوە‪.‬‬ ‫(بڕوانە نیگاری ژمارە ‪ :0‬کێلی سەرکەوتنی نارام سین)‬

‫لولوبیەکان کێ بون؟‬ ‫زنجیرەی چیاکانی زاگرۆس و بنارەکانی و داوێنەکانی چەندین گەل و خێڵی تێدا ژیاوە‪ .‬یەکێ لەو گەالنە‬ ‫لولوبیەکان بوە‪ .‬مەڵبەندی ژیانی لولوبیەکان شارەزور بوە‪ .‬لولوبیەکان هاوزەمانی سومەری و ئاکەدی و‬ ‫بابلیەکان بون‪ .‬ئەوەی ساغ بۆتەوە لولوبیەکان لە رەگەزی "سامی" نین‪.‬‬ ‫مێژونوس و شوێنەوارناسەکانی عەرەب‪ ،‬بە تایبەتی ئەوانەی عیراق‪ ،‬هەروەها ئەوانەی کە جولەکەن‪ ،‬هەوڵێکی‬ ‫زۆریان داوە بۆ ئەوەی شارستانێتی میزۆپۆتامیا‪ ،‬بە تایبەتی ئاکەدی و بابلی و ئاشوری‪ ،‬بکەن بە‬ ‫شارستانێتیەکی "سامی"‪ .‬تا ئێستا نەیانتوانیوە رەگەزی سۆمەری ببەنەوە سەر گەالنی سامی و نەیانتوانیوە‬ ‫رەگەزی گەالنی زاگرۆس دیاری بکەن‪ .‬کە باسی گەالنی زاگرۆس ئەگێڕنەوە بە شەڕاوی و دواکەوتوی دور لە‬ ‫شارستانێتی باسیان ئەکەن‪ .‬زۆر لەو مێژونوسانەش کە باسی لولوبیەکان ئەکەن بە گەلێکی شەڕانی و‬ ‫دواکەوتوی دائەنێن کە سەرومڕ لە کێشە و ناکۆکی دا بون لە گەڵ شارستانێتی میزۆپۆتامیا و‪ ،‬بە یەکێ لە‬ ‫هۆکانی هەرەس و کۆتایی ئەو شارستانێتیەیان دا ئەنێن‪.‬‬ ‫هەواڵی لولوبیەکان‪ ،‬چەند جارێ‪ ،‬لە الوژە و داستان و بەڵگەکانی ئەو سەردەمەدا هاتوە‪ :‬لە کێلی سەرکەوتنی‬ ‫نارام سین دا‪ ،‬لە هەندێ لە خشتە نوسراوەکانی شمشارەدا‪ ،‬لە مۆنۆمێنتی ئان‌و بانینی سەرپولی زەهاودا‪ ،‬لە‬ ‫بەردە نوسراوەکانی بێتواتە و هەڵەدنی دا‪ ،‬هەروەها لە الوژەی لوگالباندا و مەلی ئانزود و‪ ،‬لە الوژەی نارام‬ ‫سین دا‪ ،‬ناوی لولوبی باس کراوە‪.‬‬ ‫دانەری "الوژەی نارام سین" روخساری لولوبیەکانی بە قەلەڕەش و بیچمیانی بە داڵ شوبهاندوە‪ .‬گوایە‬ ‫شاکەیان و باوکیان ناوی "ئان‌و بانینی" و شاژنەکەیان و دایکیان ناوی "مالیلی" بوە‪ .‬حەوت برا سەرکردایەتی‬ ‫لەشکرەکەیان کردون‪ .‬لە چیاکانەوە هاتونەتە خوارەوە هێرشیان هێناوە‪ .‬باسی چەند شەڕێ ئەکا کە لولوبیەکان‬ ‫بە جۆرێکی ئەوەندە سەخت لەشکرەکەی نارام سینیان شکاندوە گەیشتۆتە ئەو باوەڕەی لولوبیەکان مرۆڤ‬ ‫نەبن و شەیتان بن‪ .‬ئەفسەرەکانی راسپاردوە چەند کەسێکیان لێ بە دیل بگرن تاقیکردنەوەیان لە سەر بکەن‪.‬‬ ‫بە تیر کەللەسەریان کون بکەن بزانن خوێنیان لێ دێ یا نا‪ .‬ئەگەر خوێنیان لێ بێ ئەوا دیارە ئەوانیش مرۆڤن‬ ‫و ئەتوانرێ بشکێنرێن و لە ناو ببرێن‪ ،‬ئەگەر خوێنیان لێ نەیەت ئەوا ئەوان دێ‌و و درنج و شەیتانن‪ ،‬چار‬ ‫ناکرێن و ئەبێ لە دەستیان را بکەن‪ .‬لە بەر ئەوەی کە سەری دیلەکانیان بریندار کردوە و خوێنیان لێ هاتوە‬ ‫(‪)3‬‬ ‫بۆیان دەرکەوتوە ئەوانیش وەکو ئەمان مرۆڤی ئاسایین ئەوسا پەالماریان داون و شکاندویانن‪.‬‬ ‫تا ئێستا ‪ ،‬ئەوەندەی بەندە ئاگاداری بێ‪ ،‬لێکۆڵینەوەیەکی هەمەالیەنەی تێروتەسەل تایبەت بە گەلی لولوبی‬ ‫نەکراوە‪ .‬زانیاریەکانی هەن کەم و ناتەواون‪ .‬ئەوانەش کە لە سەریان نوسیون هەمان زانیاریەکانی پێش خۆیان‬ ‫دوبارە کردۆتەوە‪ .‬رەنگە لێکۆڵینەوەی ئارکیۆلۆجی و ئەنترۆپۆلۆجی و فیلۆلۆجی لە پاشەرۆژدا بتوانێ هەندێ‬ ‫الیەنی تاریکی مێژوی گەلی لولوبی زاگرۆسی رون بکاتەوە‪.‬‬ ‫لولوبیەکان‪ ،‬یەکێکن لەو گەالنەی نەتەوەی کوردی ئێستایان پێک هێناوە‪.‬‬

‫‪01‬‬


‫بەشی یەکەم‪ :‬گەڕانەوە بۆ دواوە‬

‫ناو‪ ،‬بە تایبەتی ناوی کۆن‪ ،‬بۆ لێکۆڵینەوەی مێژویی گرنگیەکی تایبەتی هەیە‪ .‬ساخکردنەوەی و چونە‬ ‫بنج‌و بناوانی رەنگە هەندێ جار یارمەتیدەر بێ بۆ روناک کردنەوەی هەندێ الیەنی تاریکی قۆناغەکانی‬ ‫رابردو‪.‬‬ ‫ناوچەی قەرەداخ‪ ،‬وەکو زۆر ناوچەی تری کوردستان‪ ،‬کە بە درێژایی زەمان‪ ،‬مەڵبەندی ژیانی مرۆڤ بوە‪،‬‬ ‫ناوچەیەکی دەوڵەمەندە لە بواری ناوی کۆن دا‪ ،‬ناوی شاخ و لوتکە و بەشەکانی‪ ،‬ناوی کانی و چەم و روبار و‬ ‫کارێز و ئەستێڵ و بیرەکانی‪ ،‬ناوی گوند و زەویەکانی و ئاوایی و کاولەکانی‪ ...‬تۆمارکردن و ساخکردنەوە و‬ ‫لێکدانەوەیان‪ ،‬دۆزینەوەی رەگ و بنجەکانیان بە یارمەتی فەرهەنگی زمانە زیندوەکان و‪ ،‬بە یارمەتی فەرهەنگی‬ ‫زمانە مردوەکان‪ ...‬ئەشێ هەندێ مەتەڵی هەڵنەهێنراو بۆ توێژەرەکان رون بکەنەوە‪.‬‬ ‫زنجیرەی شاخەکانی قەرەداخ کە سەرێکی دەربەندی بازیانە و سەرێکی تری دەربەندی خانە‪ ،‬چەندین‬ ‫دەربەندی تێدایە‪ ،‬لەوانە‪ :‬دەربەندی باسەڕە‪ ،‬دەربەندی سەگرمە‪ ،‬دەربەندی ئەستێڵ‪ ،‬دەربەندی گۆشان‪،‬‬ ‫دەربەندی گاور‪...‬‬ ‫باسه‌ڕه‪ :‬وەکو (فرهنگ فارسی‪ ،‬دکتر محمد معین) لێکی داوەتەوە‪ ،‬وشەیەکی پەهلەویە واتە‪" :‬زەویەک کە بۆ‬ ‫کشتوکاڵ ئامادە کرابێ‪ .‬کشت زار"‪ .‬جگە لەم دەربەندە گوندێکیش لە بناری کۆسرەت ناوی باسەڕەیە‪ .‬ئێستا‬ ‫ئەم وشەیە لە زمانی گفتوگۆی جوتیارانی کورد دا لە بیرچۆتەوە و‪ ،‬بە کار ناهێنرێ‪ ،‬بەاڵم لەم دو ناوەدا ماوە‪.‬‬ ‫سەگرمە‪ :‬وەکو (فرهنگ فارسی‪ ،‬دکتر محمد معین) لێکی داوەتەوە‪ ،‬وشەیەکی کۆنە‪ ،‬واتە‪" :‬ناوچەوان‪ ،‬تەوێڵ‪،‬‬ ‫جەبهە‪ ،‬هەروەها خەتی ناوچەوان"‪ .‬ئێستا ئەو وشەیە لە زمانی گفتوگۆی کوردی دا لە بیر چۆتەوە‪ ،‬بە کار‬ ‫ناهێنرێ‪ .‬بەاڵم لەم ناوەدا ماوە‪.‬‬ ‫گاور‪ :‬ئەگەر بگەڕێتەوە بۆ وشەی "گبر" ی زەردەشتی یا هەر مەبەستێکی تر‪ ،‬کورد لە بەکارهێنانی وشەی‬ ‫"گاور" مەبەستی "کافر" بوە‪ ،‬ئێستاش هەروایە‪ .‬بە زۆری بە شوێنەوارە دێرینەکانی پێش ئیسالم وتراوە‪:‬‬ ‫"گاورکرد" واتە دەسکردی کافرەکان‪ .‬بەم تێگەیشتنە کە زۆرایەتی گەلی کورد موسوڵمان بون تێکدان و‬ ‫خراپکردنی شوێنەوارە کۆنەکانیان بە کارێکی ئاسایی زانیوە‪.‬‬ ‫ئەو دەربەندەی قەرەداخیش ناو نراوە "دەربەندی گاور" چونکە لە سەر روی الیەکی شاخەکەی ناو دەربەندەکە‬ ‫نەخشی کەسێ کێشراوە کە بە پێی تێگەیشتنی دانیشتوانی ناوچەکە کافر بوە‪ .‬زۆر لەوانەی لەوێوە تێ پەڕیون‬ ‫ئەگەر بۆیان کرابێ زەرەرێکیان پێ گەیاندوە‪ ،‬بە تایبەتی لەو کاتەوە کە تفەنگ پەیدا بوە‪ .‬یەکەم کەسی کە‬ ‫بایەخی بە نەخشەکەی دەربەندی گاور دابێ ئەدمۆنس بوە‪ .‬ئەدمۆنس زانای شوێنەوارناسی نەبوە‪ .‬ئەدمۆنس‬ ‫لە بیستەکانی سەدەی بیستەم دا بۆ راونانی شێخ مەحمود ئەفسەری سیاسی هێزەکانی بەریتانیا بوە لە‬ ‫ناوچەی سلێمانی و‪ ،‬دواتریش راوێژکاری سیاسی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عیراق بوە‪ .‬ئەدمۆنس خۆی لە‬ ‫کتێبەکەی دا بە ئینگلیزی‪" :‬کورد و تورک و عەرەب" چیرۆکی سەردانی بۆ ئەم نەخشە ئەگێڕێتەوە‪.‬‬ ‫ئاغایەکی جافەرانی سەیرانێکی بۆ ئەدمۆنس ساز کردوە‪ .‬لە سەر خوانێکی رازاوە میوانداریی ئەو و کۆمەڵێ‬ ‫کەسایەتی ناوچەکەی کردوە‪ .‬ئەدمۆنس لە پەراوێزی ئەم سەیرانەدا داوای لێ کردون بیبەن بۆ سەیری بەردە‬ ‫نیگارینەکەی دەربەندی گاور‪ .‬لە بەر ئەوەی رێگەی ئۆتۆمۆبیلی نەبوە بە سواری بە ڕی کەوتون و بەشێکی‬ ‫رێگەکەشیان بە پێ بڕیوە تا گەیشتونەتە شوێنی مەبەست‪ .‬ئەو کاتە هێشتا تفەنگ و چەکی ئاگردار لە ناو‬ ‫خەڵکی ناوچەکەدا زۆر نەبوە و‪ ،‬هاتوچۆی رێبواریش بە ناو دەربەندەکەدا کەم بوە‪ ،‬لە بەر ئەوە گەیاندنی‬ ‫زەرەری مرۆیی بە نەخشەکانی بەردەکە لە چاو گەیاندنی زەرەری سروشتی دا کەمتر بوە‪ ،‬ئەوسا سیمای‬ ‫کەسەکانی نیگارەکە لە ئێستا زەقتر دیار بوە‪.‬‬ ‫‪01‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫ئەدمونس بەرزیی بااڵی قارەمانە راوەستاوەکەی ناو مۆنۆمێنتەکەی بە دە پێ خەماڵندوە‪ ،‬هیچ نوسینێکی بە‬ ‫"خەتی مێخی" لە سەر نەدیوە‪ .‬بە دەستی چەپ کەوانی هەڵگرتوە و دەستی راستی لە سەر شیرێکی شاهانە‬ ‫داناوە‪ .‬پەنج ەکانی موستیلەیان تێدایە و پشتێنێکی لە پشت دایە چوار قەدە‪ .‬سنگی روتە و کەواکەی تا سەر‬ ‫ئەژنۆیە‪ .‬زۆر و توانا لە لەش و بازوی دا بینراوە‪ .‬قاچی چەپی بەرز کردۆتەوە وەکو بە شاخ دا سەر بکەوێ‪،‬‬ ‫(‪)1‬‬ ‫چەند کەسێ لە بەر پێی دا کەوتون‪ .‬گەورەیی لەشی کەوتوەکان چواریەکی لەشی قارەمانەکەیە‪.‬‬ ‫پێ ئەچێ ئەدمۆنس وێنەکانی نەخشەکەی دەربەندی گاور‪ ،‬کە بە دەزگای فۆتۆگراف گرتویەتی‪ ،‬و زانیاریەکانی‬ ‫لە سەر شێوەی مۆنۆمێنتەکە‪ ،‬دابێ بە سێر سدنی سمیس‪ ،‬کە ئەودەم دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری گشتی‬ ‫شوێنەواری عیراق بوە‪ ،‬ئەویش لێی کۆڵیوەتەوە و‪ ،‬بە پێی لێکدانەوەی خۆی هەندێ لە یەکچونی دیوە لە نێوان‬ ‫ئەم نەخشە و ئەو کێلەی نارام سین کە لە سوسە دۆزراوەتەوە و لە مۆزەی لوڤەر لە فەرەنسا دانراوە‪ .‬بە‬ ‫بیانوی ئەم لە یەکچونەوە سمیس وای داناوە ئەمیش پەیکەری نارام سینە بە بۆنەی شکاندنی لولوبیەکانەوە لەم‬ ‫دەربەندەدا نەخشاندویەتی‪ .‬بە دوای ئەودا ئیتر هەرکەس‪ ،‬لە بێگانە و لە کورد‪ ،‬باسی ئەم نیگارەی کردبێ‬ ‫هەمان قسەی دوبارە کردۆتەوە‪ ،‬یەکێ لەوانە خانمێکی ئەڵمانیە‪ ،‬د ئیڤا شترۆمنکر‪ ،‬کە ساڵی ‪ 0712‬بە ئاگاداری‬ ‫فەرمانگەی شوێنەواری عیراق سەردانی دەربەندی گاوری کردوە و وێنەی بەردەکەی گرتوە و نیگاری کێشاوە‪.‬‬ ‫بۆچونەکەی ئەویش نزیکە لە هەمان بۆچونەکەی سمیس بە هەمان بیانوی ئەوەی کە سەروسەکوتی قارەمانی‬ ‫(‪)6‬‬ ‫نیگارەکەی دەربەندی گاور و قارەمانەکەی کێلی سەرکەوتنی نارام سین لە یەک ئەچن‪.‬‬ ‫(بڕوانە نیگاری ژمارە ‪ :0‬مۆنۆمێنتی دەربەندی گاور)‬ ‫نیگایەکی ورد لە نیگار ی گاورەکەی قەرەداخ و بەراوردکردنی لە گەڵ هەندێ نیگاری هاوشێوەی دا سەیرکەر‬ ‫ئەخاتە گومانەوە‪ ،‬گومان لە دروستیی ئەو لێکدانەوەیەی کە نەخشەکەی دەربەندی گاور نەخشی نارام سین بێ‪،‬‬ ‫لە بەر ئەوەی‪:‬‬ ‫لە سەر بەردە نیگارینەکەی دەربەندی گاور هیچ نوسینێ‪ ،‬بە خەتی مێخی یا بە خەتێکی تر‪ ،‬نیە تا‬ ‫یەکەم‪،‬‬ ‫بکرێتە بەڵگەی ئەوەی بێ دودڵی بوترێ ئەم نەخشە هی نارام سینە یا هی کەسایەتیەکی ترە‪.‬‬ ‫دوەم‪،‬‬

‫‪11‬‬

‫هاوشێوەی ئەم نەخشە‪ ،‬کە قارەمانێ بە پێوە راوەستاوە و‪ ،‬چەند دیلێ لە بەر پێی دا بە کەساسی‬ ‫کەوتون‪ ،‬چەندین نەخشی تر لە تاشەبەردەکانی ئەو ناوچەیەی کوردستان دا تاشراون‪ ،‬کە هی‬ ‫نارام سین نین‪ ،‬لەوانە‪:‬‬ ‫نەخشێ لە سەرپولی زەهاوی سەر بە ئوستانی کرماشان‪ ،‬لە کوردستانی ئێران‪ ،‬کە نوسینی لە‬ ‫سەرە و دوای خوێندنەوەی دەرکەوتوە کە نەخشی شای لولوبی "ئان‌و بانینی" ە‪ .‬ئەم نەخشە بە‬ ‫پێچەوانەی کێلی سەرکەوتنی نارام سینەوە‪ ،‬ئان‌و بانینی‪ ،‬شای لولوبی‪ ،‬دوژمنەکانی شکاندوە و لە‬ ‫بەر پێی دا بە کەساسی کەوتون و‪ ،‬پێی لە سەر سنگی یەکێکیان داناوە و‪ ،‬دوانیش بە‬ ‫دەستبەستراوی خۆیان خزاندۆتە پشتی ماخوا نینی و‪ ،‬شەشی تریش بە روتوقوتی لە ژێر پێیەوە‬ ‫ریز کراون‪ .‬بە خەتی مێخی و بە زمانی ئاکەدی لە تەنیشتیەوە نوسراوە‪" :‬ئان‌و بانینی شای‬ ‫لولوبوم نیگاری خۆی و نیگاری نینی لە کێوی باتیر کێشاوە‪ .‬ئەو کەسەی ئەم تەختە بسڕێتەوە‬ ‫گرفتاری نەفرینی ئان‌و‪ ،‬ئانونوم‪ ،‬بەل‪ ،‬بلیت‪ ،‬رامان‪ ،‬ئیشتار‪ ،‬سین و شاماش بێ و وەچەکانی‬ ‫(‪)1‬‬ ‫تەفروتونا بن‪".‬‬ ‫(بڕوانە نیگاری ژمارە ‪ :3‬مۆنۆمێنتی سەرپولی زەهاو)‬


‫بەشی یەکەم‪ :‬گەڕانەوە بۆ دواوە‬

‫نەخشێ لە دەربەندی بێلولە (هۆرین و شێخان) لە قەزای دەربەندیخانی پارێزگای سلێمانی‪،‬‬ ‫قارەمانەکە کە رەنگە یەکێ بێ لە سەردارەکانی ناوچەکە بە پێوە راوەستاوە دیلێکی لە بەر پێ دایە‬ ‫و دیلێکی تریش دەستی پاڕانەوەی بۆ بەرز کردۆتەوە‪ .‬ستونێ نوسینی بە "خەتی مێخی" لە سەرە‪،‬‬ ‫(‪)9‬‬ ‫هێشتا بە تەواوی لێکۆڵینەوەی لە سەر نەکراوە‪.‬‬ ‫(بڕوانە نیگاری ژمارە ‪ :1‬مۆنۆمێنتی دەربەندی بێلولە)‬ ‫جگە لەمانە چەندین نەخشی تر هەن کە هێشتا لێکۆڵینەوەیان لە سەر نەکراوە‪ ،‬یان لێکۆڵینەوەیان‬ ‫هێشتا ناتەواوە‪ ،‬لەوانە‪:‬‬ ‫نەخشێ لە بێتواتەی قەزای رانیەی پارێزگای سلێمانی کە هەندێکی براوەتە بەغداد و هەندێکی‬ ‫براوەتە ئیسرائیل و‪ ،‬هەندێ بەردی نوسراوی بە "خەتی مێخی" و بە "زمانی ئەکەدی" لە نزیکەوە‬ ‫(‪)3‬‬ ‫دۆزراوەتەوە‪ .‬هەندێ لێکۆڵینه‌وه لە سەر کراوە‪.‬‬ ‫نەخشێ لە دەربەندی رەمکان لە قەزای رانیەی پارێزگای سلێمانی کە هێشتا لێکۆڵینەوەی لە سەر‬ ‫نەکراوە‪.‬‬ ‫دو نەخش لە شاخی پیرەمەگرون لە قەزای دوکانی پارێزگای سلێمانی کە هێشتا لێکۆڵینەوەیان لە‬ ‫سەر نەکراوە و‪ ،‬بەردێکی نوسراو بە "خەتی مێخی" و بە "زمانی ئەکەدی" لە نزیکیانەوە‬ ‫(‪)7‬‬ ‫دۆزراوەتەوە‪.‬‬ ‫(بڕوانە نیگاری ژمارە ‪ :6‬نەخشی چیای پیرەمەگرون)‬ ‫نەخشێ ل ە چیای هەریری قەزای سۆرانی پارێزگای هەولێر کە هێشتا لێکۆڵینەوەی لە سەر‬ ‫(‪)02‬‬ ‫نەکراوە‪.‬‬ ‫(بڕوانە نیگاری ژمارە ‪ :1‬نەخشی چیای هەریر)‬ ‫نەخشێ لە دەربەندی باسەڕە‪ ،‬کە ئەویش یەکێکە لە دەربەندەکانی زنجیرەی شاخەکانی قەرەداخ‪،‬‬ ‫(‪)00‬‬ ‫هێشتا لێکۆڵینەوەی لە سەر نەکراوە‪.‬‬ ‫سێیەم‪،‬‬

‫نەخشی نارام سین کە لە سوسە دۆزراوەتەوە شاخدارە‪ ،‬ئەوەش کە بە پێی لێکدانەوەی‬ ‫شوێنەوارناسەکان‪ ،‬نیشانەی "خوایاندن" ی نارام سینە‪ ،‬لە کاتێک دا نەخشەکەی سەرپولی زەهاو و‬ ‫نەخشەکەی دەربەندی بێلولە و نەخشەکەی دەربەندی گاور‪ ،‬کاڵوی ئاسایی‌یان لە سەردایە و‬ ‫شاخدار نین‪.‬‬

‫چوارەم‪،‬‬

‫بۆ هەڵکۆڵینی مۆنۆمێنتێکی گەورەی لەو ئەندازەیە لە سەر بەردی رەق و‪ ،‬لە الپاڵی شاخێکی ناو‬ ‫قواڵیی ناوچەیەکی سەختی شاخاوی‪ ،‬کە نیشانەی سەرکەوتنی داگیرکەری بێگانە بێ بە سەر‬ ‫دانیشتوانی بومیی ناوچەیەک دا‪ ،‬کە بە شەڕانی و شەڕکەر ناسرابن‪ ،‬کارێکە پێویستی بە‬ ‫ژ مارەیەکی زۆر وەستا و کرێکار و پاسەوان و‪ ،‬پێویستی بە کەرەستە و دەسکەال و ئامڕاز و‬ ‫کەلوپەلی تایبەتی و‪ ،‬پێویستی بە مانەوەی ماوەیەکی درێژی تەواوکردن هەیە‪ ،‬کە ئەگەر خەڵکی‬ ‫ناوچەکە خۆیان ئەو پێویستییانە ئامادە نەکەن‪ ،‬کارێکی سەختە داگیرکەر بتوانێ بە ئاسانی‬ ‫ئەنجامی بدا و بڕوا و بە جێی بهێڵێ و‪ ،‬هەزاران یا سەدان ساڵ بە بەر چاوی خەڵکی ناوچەکەوە‬ ‫بە ساغی بمێنێتەوە‪.‬‬ ‫‪10‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫وشەی نائاشنا‬ ‫بومیی‪ :‬محلی‪ ،‬لە زمانی کوردی دا ئەم وشەیە لەم وشە لێکدراوانەدا بە کار ئەهێنرێ‪ :‬بومەلەزرە‪ ،‬بومەلێڵ‪،‬‬ ‫مەرزوبوم‪،‬‬ ‫پەیکەر‪ :‬تەنێ کە لە بەرد بتاشرێ یا لە قوڕ‪ ،‬تەختە‪ ،‬مەعدەن‪ ،‬یا هەر کەرەستەیەکی تر دروست بکرێ بتوانرێ‬ ‫بە قنجی دابنرێ و هەر چوار الی بۆش بێ‪ .‬ئەگەر لە بەر رێگریی دینیی نەبێ رەنگە گونجاوترین‬ ‫دەستەواژە بۆ ئەم جۆرە هونەرە وشەی "بت" بێ‪.‬‬ ‫نیگار‪ :‬نەخشی مرۆڤ یا هەر شتێکی تر کە بە دەست‪ ،‬نەک بە دەزگای فۆتۆگراف‪ ،‬لە سەر بەرد‪ ،‬قوڕ‪،‬‬ ‫تەختە‪ ،‬چنراو‪ ،‬یا هەر شتێکی تر کێشرا بێ‪.‬‬ ‫بۆ فۆتۆ گراف‪.‬‬ ‫وێنە‪:‬‬ ‫نیگارین‪ :‬تابلوی نەخشێنراو‪ .‬نالی ئەڵێ‪" :‬دیدەم هەمو شۆراوە بە شۆراوی سوروشکم‪ /‬لەم لەوحە نیگارینە نە‬ ‫عەین و نە ئەسەر ما"‬ ‫بەردێکی ئەستونی بۆ ناسینەوەی جێیەک بە قنجی دانرا بێ‪ ،‬وەکو‪ :‬کێلە شین‪ ،‬لە نێوان سنوری‬ ‫کێل‪:‬‬ ‫سیدەکان – شنۆ دا‪ .‬یا لوتکەی کێوێک کە بە ئەستونی بەرز بوبێتەوە‪ ،‬وەکو‪ :‬کێلی بابل لە چیای‬ ‫ئاسۆس‪ .‬کێل کێل لە چیای کۆڕەک‪ ،‬یا گوندێ بەوەوە ناو نرابێ‪ ،‬وەکو‪ :‬کێلێ‪ ،‬لە قەاڵدزێ‪ .‬کێلە‬ ‫سپی‪ ،‬لە قەرەداخ‪ .‬ناو کێلەکان‪ ،‬لە چۆمان‪.‬‬ ‫سەرچاوە‬

‫‪.0‬‬

‫‪.0‬‬ ‫‪.3‬‬ ‫‪.1‬‬

‫‪.6‬‬

‫ا‪ .‬م‪ .‬دیاکونوف‪ ،‬تاریخ ماد‪ ،‬ترجمە کریم کشاورز‪ ،‬شرکت انتشارات علمی و فرهنگی‪ ،‬تهران ‪ .0316‬ص ‪( .021‬بە‬ ‫فارسی)‬ ‫دیاکونوف‪ ،‬ل ‪.023‬‬ ‫طه باقر‪ ،‬مقدمة في تاریخ الحضارات القدیمة‪ ،‬دار الوراق‪ ،‬بیروت ‪ .0227‬ص ‪( .121 – 120‬بە عەرەبی)‬ ‫د فوزي رشید‪ ،‬نرام سین ملک جهات العالم االربعة‪ ،‬بغداد ‪( .0772‬بە عەرەبی)‪ .‬پێ ئەچێ د فەوزی ئەم کتێبەی بۆ‬ ‫مەبەستی سیاسی نوسی بێ‪ ،‬چیرۆکی بلیمەتی و قارەمانێتی نارام سین بە جۆرێ ئەگێڕێتەوە‪ ،‬کە وەکو یەکێ بێ لە‬ ‫کەسایەتیە هەڵکەوتوەکانی زەمان و زەمینی سەردەمی دەسەاڵتی بەعس‪.‬‬ ‫کێلی سەرکەوتنی نارام سین‬ ‫طه باقر‪ ،‬مقدمة في ادب العراق القدیم‪ ،‬دار الوراق‪ ،‬بیروت ‪ .0202‬ص ‪( .096 – 091‬بە عەرەبی)‬ ‫وەرگێڕانەکەی‪:‬‬ ‫(بە عەرەبی) ‪ ،‬ادموندز‪ ،‬کرد وترک وعرب‪ ،‬ترجمة جرجیس فتح الله‪ ،‬بغداد ‪ ،‬ص ‪.300 – 300‬‬ ‫(بە فارسی)‪ ،‬ادموندز‪ ،‬کرد وترک و عرب‪ ،‬ترجمە ابراهیم یونسی‪ ،‬تهران‪ ،‬ص ‪.370 – 370‬‬ ‫بۆ نیگاری دەربەندی گاور بڕوانە‪:‬‬ ‫طه باقر و فٶاد سفر‪ ،‬المرشد الی مواطن االثار والحضارة (الرحلة الرابعة‪ .‬بغداد – کرکوک ‪ -‬السلیمانیة)‪ ،‬بغداد‬ ‫‪ .0711‬الشکل ‪( .1‬بە عەرەبی)‬ ‫ایفا شترومنکر‪ ،‬المنحوتة الصخریة (دربندي کاور في قرداخ)‪ ،‬ترجمتها عن االلمانیة شاري کاظم السماوي‪( ،‬گۆڤار)‬ ‫هەزارمێرد‪ ،‬ژمارە ‪ ،06‬سلێمانی‪ ،‬ئازاری ‪ .0220‬بەشی عەرەبی‪ ،‬ل ‪.00‬‬ ‫لەم سااڵنەی دوایی دا هەندێ لە شوێنەوارناسەکانی کورد کەوتونەتە گومان لەوەی بەردە نیگارینەکەی دەربەندی گاور‬ ‫هی نارام سین بێ‪ .‬بۆ نمونە بڕوانە‪:‬‬ ‫کەمال نوری مەعروف‪ ،‬تیشکێک بۆ سەر نەخشە هەڵکەندراوەکەی دەربەندی گاور‪( ،‬گۆڤاری) هەزارمێرد‪ ،‬ژمارە ‪.1‬‬ ‫سلێمانی‪ ،‬حوزەیرانی ‪ .0773‬ل ‪01. – 1‬‬

‫‪11‬‬


‫بەشی یەکەم‪ :‬گەڕانەوە بۆ دواوە‬ ‫‪ .1‬بۆ نیگاری سەرپولی زەهاو بڕوانە‪:‬‬ ‫دیاکونوف‪ ،‬تاریخ ماد‪ ،‬ترجمة کریم کشاورز‪ ،‬ص ‪.023‬‬ ‫طه باقر و فٶاد سفر‪ ،‬المرشد الی مواطن االثار والحضارة (الرحلة السادسة‪ .‬بغداد ‪ -‬حلبچة)‪ ،‬بغداد ‪ .0711‬الشکل ‪.6‬‬ ‫(بە عەرەبی)‬ ‫‪ .9‬بۆ نیگاری دەربەندی بێلولە بڕوانە‪:‬‬ ‫دیاکونوف‪ ،‬تاریخ ماد‪ ،‬ترجمە کریم کشاورز‪ ،‬ص ‪.001‬‬ ‫طه باقر و فٶاد سفر‪ ،‬المرشد الی مواطن االثار والحضارة (الرحلة السادسة‪ .‬بغداد ‪ -‬حلبچة)‪ ،‬بغداد ‪ .0711‬الشکل ‪.1‬‬ ‫کەمال نوری مەعروف‪ ،‬تیشکێک بۆ سەر نەخشە هەڵکەندراوەکانی دەربەند بێلولە‪( ،‬گۆڤاری) هەزارمیرد‪ ،‬ژمارە ‪،7‬‬ ‫سلێمانی‪ ،‬ئەیلولی ‪ .0777‬ل ‪09. – 6‬‬ ‫‪ .3‬د عبدالهادی الفٶادي‪ ،‬نەخش و نوسینەکانی بێتواتە‪( ،‬مجلة) سومر‪ ،‬الجز‌ء االول والثاني– المجلد الرابع والثالثون‪ ،‬بغداد‬ ‫‪ .0793‬بەشی ئینگلیزی‪ ،‬ل ‪000.‬‬ ‫‪ .7‬زەردەشت‪ ،‬شاخی پیرەمەگرون‪ :‬شوێنەوارە دێرینەکانی لە پارێزگای سلێمانی‪( ،‬گۆڤاری) هەزارمێرد‪ ،‬ژمارە ‪ ،0‬ئابی‬ ‫‪ .0779‬ل ‪.12 – 30‬‬ ‫رافدة عبدالله عبدالصمد و کوزاد محمد احمد‪ ،‬صخرة غریب هەڵەدنی‪ ..‬حقائق ومعلومات وثائقیة‪( ،‬گۆڤاری) هەزارمێرد‪،‬‬ ‫ژمارە ‪ ،0‬سلێمانی‪ ،‬بەشی عەرەبی‪ ،‬ئابی ‪ ،0779‬ل ‪.003 – 006‬‬ ‫کوردستان کەمال‪ ،‬دۆزینەوەی نەخشێکی هەڵکۆڵراوی دیکە لە چیای پیرەمەگرون‪( ،‬گۆڤاری) هەزار مێرد‪ ،‬ژمارە ‪.02‬‬ ‫سلێمانی‪ ،‬کانونی یەکەمی ‪ .0777‬ل ‪.013 – 010‬‬ ‫کمال رشید رحیم‪ ،‬مشروع استنساخ منحوتتي جبل بیرمکرون المقد‌س في موقعي (میرقولي) و (ربنە)‪( ،‬گۆڤاری)‬ ‫هەزارمێرد‪ ،‬ژمارە ‪ ،03‬کانونی یەکەمی ‪ .0220‬بەشی عەرەبی‪ ،‬ل ‪.013 – 063‬‬ ‫کۆزاد محەمەد ئەحمەد‪ ،‬کوردستانی ناوەڕاست لە نیوەی یەکەمی هەزارەی دوەمی پ‪ .‬ز ‪ .‬دا‪ ،‬چاپی دوەم‪ ،‬بنکەی ژین‪،‬‬ ‫سلێمانی ‪ .0223‬ل ‪.039 - 010‬‬ ‫"میرقولی" و "رەبەنە" کە ناوی شوێنی دو بەردی نیگارینن لە چیای پیرەمەگرون و‪" ،‬تابین" کە ناوی گوند و چەم و‬ ‫یەکێ لە تەنگەکانی پیرەمەگرونە‪ ،‬هەندێ شیکردنەوەیان بۆ کراوە‪ ،‬ئەهێنێ قسەی زیاتریان لە سەر بکرێ‪ .‬بە چاکم زانی‬ ‫لێرەدا‪ ،‬بە پێی ئاگاداری خۆم‪ ،‬بەشداریەک لە رونکردنەوەیان دا بکەم‪:‬‬ ‫میرقولی‪ :‬بەنـدەی مـیر‪ ،‬کۆیلەی مـیر‪ .‬قول (قل) وشەیەکی تورکیە بە واتای بەندە یا کۆیلە‪ ،‬لە باتی وشەی (عبد) ی‬ ‫عەرەبی بە کار هاتوە‪ ،‬وەکو "محمدقلی‪ :‬عبدالمحمد – کۆیلەی محەمەد"‪" ،‬حسینقلی‪ :‬عبدالحسین – کۆیلەی حسەین"‪،‬‬ ‫"رضاقلی‪ :‬عبدالرضا – کۆیلەی رەزا"‪ ...‬بڕوانە‪ :‬دهخدا‪ ،‬لغت نامە‪.‬‬ ‫رەبەنە‪ :‬رهبنة‪ ،‬رهبان‪ ،‬راهب‪ ،‬وشەیەکی عەرەبیە بۆ کەسێ بە کار هێنراوە کە لە ترسی خوا ژنی نەهێنابێ‪ ،‬دەستی لە‬ ‫دنیا هەڵگرتبێ‪ ،‬بە تەنیا لە کونجی پەرستگایەک دا خەریکی خواپەرستی بوبێ‪ .‬بڕوانە‪ :‬المنجد‪ ،‬هەروەها دهخدا‪ ،‬لغت‬ ‫نامە‪.‬‬ ‫لە زمانی ئێستای کوردی دا "رەبەن" بە کەسێ ئەوترێ کە بەلەنگاز و تەنیا و گۆشەگیر بێ‪ ،‬یا سەڵت بێ‪.‬‬ ‫تابین‪ :‬سەربازێ کە پلەی نەبێ‪ .‬بڕوانە‪ :‬دکتر محمد معین‪ ،‬فرهنگ فارسی‪.‬‬ ‫‪.02‬بۆ نیگاری چیای هەریر بڕوانە‪:‬‬ ‫طه باقر و فٶاد سفر‪ ،‬المرشد الی مواطن االثار والحضارة (الرحلة الخامسة‪ .‬بغداد ‪ -‬اربیل)‪ ،‬بغداد ‪ .0711‬الشکل ‪.1‬‬ ‫(بە عەرەبی)‬ ‫‪.00‬کەمال نوری مەعروف‪ ،‬نەخشە هەڵکەندراوەکەی دەربەندی باسەڕە‪( ،‬گۆڤاری) هەزارمێرد‪ ،‬ژمارە ‪ ،3‬سلێمانی‪ ،‬حوزەیرانی‬ ‫‪ .0777‬ل ‪.19 – 10‬‬ ‫کمال رشید رحیم‪ ،‬انقاذ منحوتة دربند باسرة‪( ،‬گۆڤاری) هەزارمێرد‪ ،‬ژمارە ‪ ،02‬حوزەیرانی ‪ .0220‬بەشی عەرەبی‪ ،‬ل‬ ‫‪.003 – 023‬‬

‫‪11‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫نیگاری ژمارە ‪ :0‬کێلی سەرکەوتنی‬

‫نیگاری ژمارە ‪ :0‬مۆنۆمێنتی دەربەندی گاور‬

‫نارام سین‬

‫نیگاری ژمارە ‪ :3‬مۆنۆمێنتی سەرپولی زەهاو‬

‫‪11‬‬

‫نیگاری ژمارە ‪ :1‬مۆنۆمێنتی دەربەندی بێلولە‬


‫بەشی یەکەم‪ :‬گەڕانەوە بۆ دواوە‬

‫نیگاری ژمارە ‪ :6‬نەخشی چیای پیرەمەگرون‬

‫نیگاری ژمارە ‪ :1‬نەخشی چیای هەریر‬

‫‪11‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫‪11‬‬


‫بەشی یەکەم‪ :‬گەڕانەوە بۆ دواوە‬

‫خوێندنەوەیەکی تری‬

‫ئاناباسیس‬

‫شاهانشای ئێران ‪ ،‬ئەردەشیر‪ ،‬لە زنجیرەی شاهانی هەخامەنشی‪ ،‬کە چوە سەر تەختی شاهێتی توشی کێشە بو‬ ‫لە گەڵ کورشی برای‪ .‬کورشی دوەم بۆ ئەوەی شایەتی لە دەس ئەردەشیری برای دەربهێنێ کەوتە کۆکردنەوەی‬ ‫هێز‪ .‬لە ناو هێزەکەی دا لەشکرێکی یۆنانی بە کرێ گرتوە سیازدەهەزار جەنگاوەر بون‪ .‬لە شەڕێک دا لە نێوان‬ ‫ئەردەشیر و کورش دا‪ ،‬لە جێگایەک دا بە ناوی "کوناکسا" لە نێوان دیجلە و فورات دا کورش کوژراوە‪.‬‬ ‫یۆنانیەکان لە کێشەکەوە گالون‪ ،‬بۆ ئەوەی خۆیان دەرباز بکەن بڕیار ئەدەن بگەڕێنەوە بۆ یۆنان‪ .‬جەنەرال و‬ ‫ئەفسەرەکانیان‪ ،‬بۆ دیاریکردنی رێگەی گەڕانەوەی هێزەکەیان و هەڵبژاردنی سەرکردەکەیان‪ ،‬لە ناو خۆیان دا‬ ‫کەوتونەتە کۆبونەوە و پرسوڕا‪.‬‬ ‫لە ناو خۆیان دا پێک هاتون زەینەفۆن هەڵبژێرن بە رێبەری رێپێوانەکەیان و بۆ گەڕانەوەیشیان چەند‬ ‫رێیەکیان لە بەر ئەبێ‪ ،‬پاش پرسین و کۆکردنەوەی زانیاری بڕیار ئەدەن لە روباری دیجلە بپەڕنەوە و بە‬ ‫ناوچە شاخاویەکانی کەناری رۆژهەاڵتی روباری دیجلەدا بەرەوژور بڕۆن بۆ سەر دەریای رەش‪ ،‬کە بە الی‬ ‫ئەوانەوە کورتترین رێ بوە‪ .‬بەاڵ م پێش ئەوەی بە رێ بکەون شارەزاکان هوشیاریان کردونەتەوە کە ئەو‬ ‫رێگەیە پڕ مەترسیە‪ ،‬چونکە‪ :‬دانیشتوانی ئەو ناوچەیە قەومێکن پێیان ئەڵێن کاردوخی‪ ،‬ئەوانە ژێردەستەی‬ ‫شای ئێران نین‪ ،‬هەروەها ملکەچی شای ئەرمەنستان نین‪ .‬جارێکیان شای ئێران زیادتر لە سەد هەزار‬ ‫جەنگاوەری ناردۆتە سەریان کەسیان لێ نەگەڕاوەتەوە‪ .‬گەلێکی شەڕاوی و شەڕکەرن‪ .‬بەاڵم سەرەڕای هەمو ئەو‬ ‫مەترسییانە یۆنانیەکان بڕیار ئەدەن بۆ گەڕانەوەیان ئەو رێگایە هەڵبژێرن‪.‬‬ ‫لە تاریکی شەودا بە رێ ئەکەون بەرەو ناوچە شاخاویەکان بە روناکی ئەگەن‪ ،‬بەاڵم دانیشتوانی دێهاتەکان‪ ،‬لە‬ ‫باتی ئەوەی پێشوازییان لێ بکەن‪ ،‬یان بە لەشکرێکی رێکوپێک بەرەنگارییان بکەن‪ ،‬خانوەکانیان بە جێ‬ ‫ئەهێڵن‪ ،‬ژن و مناڵەکانیان هەڵئەگرن و رائەکەن بۆ چیاکان‪ .‬یۆنانیەکان چەندی هاواریان لێ ئەکەن قسەیان لە‬ ‫گەڵ بکەن وەاڵمیان نادەنەوە و‪ ،‬هیچ نیشانەیەکی دۆستایەتییان پیشان نادەن‪ .‬زەینەفۆن و یۆنانیەکان‪ ،‬وەکو‬ ‫خۆی نوسیوێتی‪ ،‬ناچار ئەبن بە "شەڕ و راکردن" بە ناوچەکەدا تێ بپەڕن‪ .‬حەوت رۆژیان پێ چوە تا مەڵبەندی‬ ‫‪11‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫کاردوخیەکانیان بە جێ هێشتوە و‪ ،‬گەیشتونەتە مەڵبەندی ئەرمەن‪ .‬گەڕانەوەکەیان ساڵی ‪ 120 – 377‬پێش‬ ‫زاین بوە‪.‬‬ ‫لە گێڕانەوەکەی زەین ەفۆن دا‪ ،‬چوار سەدە پێش زاین‪ ،‬ئەشێ چەند ئەنجامگیریەک دەربارەی بەشێ لە کۆمەڵی‬ ‫ئەوسای کوردستان بکرێ؛‬ ‫یەکەم‪،‬‬

‫لە روی شێوەی ژیانەوە‪ ،‬کاردوخیەکان خانوی دروستکراو و ماڵیان هەبوە‪ ،‬ماڵەکانیان ئاسنجاوی‬ ‫برۆنز و کوپەی گەورەی تێدا بوە شەراب و خواردەمەنییان تێدا هەڵگرتوە‪ ،‬واتە کۆچەر نەبون و‬ ‫نیشتەجێ بون‪.‬‬ ‫تەنانەت‪ ،‬کاتێ چەند یۆنانیەک ئەکوژرێن و زەینەفۆن لە رێگەی موتەرجیمەوە گفتوگۆ لە گەڵ‬ ‫کاردوخیەکان ئەکا‪ ،‬داوای راگرتنی شەڕ و گێڕانەوەی الشەی جەنگاوەرە کوژراوەکانیان ئەکا‪ ،‬لە‬ ‫بەرامبەردا کاردوخیەکان داوا ئەکەن خانوەکانیان نەسوتێنن‪ .‬ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە ئەوانە لە‬ ‫ئاوەدانی دا ژیاون و گوندنشین بون‪.‬‬

‫دوەم‪،‬‬

‫لە روی پەیکەرەی کۆمەاڵیەتیەوە‪ ،‬په‌یوه‌ندی خزمایەتییان بە هێز بوە و‪ ،‬نەریت و رێسای تایبەتی‬ ‫خۆیان هەبوە بۆ دروستکردنی خێزان‪ .‬یۆنانیەکان دو کاردوخییان بە دیل گرتوە داوایان لێ کردون‬ ‫رێگەیان پیشان بدەن‪ .‬داوا لە یەکێکیان ئەکەن رێگەیان پیشان بدا ئامادە نابێ چاوساغییان بکا‪.‬‬ ‫ئەوەیان بە بەرچاوی دوەمەوە ئەکوژن‪ .‬لەوی تریان ئەپرسن بۆچی ئەم کابرایە رێگەکەی پیشان‬ ‫نەدان‪ ،‬ئەویش ئەڵی کچێکی تازە داوە بە شو ماڵی زاواکەی کەوتۆتە سەر ئەو رێیەی ئەبێ ئێوە لێی‬ ‫تێ بپەڕن‪ ،‬ترساوە لەوەی ئەگەر ئێوە لەوێوە رێنمایی بکا ئەوان شتێکیان لێ بە سەر بێ‪.‬‬

‫سێیەم‪،‬‬

‫لە روی هونەری جەنگیەوە‪ ،‬کاردوخیەکان لەشکری "نیزامی" یەکگرتو و پیشەییان نەبوە‪ .‬گروپی‬ ‫پچوک بون‪ .‬پێڕەوی تاکتیکی "لێدە و هەڵێ" یان کردوە‪ .‬بۆسەیان ناوەتەوە‪ ،‬سودیان لە تۆپۆگرافی‬ ‫ناوچەکە وەرگرتوە‪ .‬کت‌وپڕ پەالماریان داون و خێرا ئاوا بون‪ ،‬لە کشانەوەی یۆنانیەکان دا دوایان‬ ‫کەوتون و دەستیان لێ وەشاندون‪ ،‬لێیان کوشتون و الشە و کەلوپەلیان پێ بە جێ هێشتون‪.‬‬ ‫چەکی کاردۆخیەکان بریتی بوە لە تیر و کەوان و قۆچەقانی و بەرد‪ ،‬بەم چەکانە شەڕیان کردوە‪.‬‬ ‫کەوانەکانیان ئەوەندە گەورە بوە لە کاتی هاویشتنی دا پێی چەپیان لە سەر داناوە و‪ ،‬تیرەکانیان‬ ‫ئەوەندە درێژ و کاریگەر بوە مەتاڵی یۆنانیەکانی سمیوە و لە هەر جەنگاوەرێکی دابێ کوشتویەتی‪.‬‬ ‫بە قۆچەقانیەکانیشیان بەردبارانیان کردون و‪ ،‬لە کاتی تێپەڕین و مۆڵخواردنیان دا لە بەرزایی‬ ‫شاخەکانەوە بەردیان بە سەردا خل کردونەتەوە‪ .‬بەمەش ئازاری دەرونی و گیانییان داون‪.‬‬ ‫هەر بۆ تۆقاندنی ئەوان‪ ،‬شەوانە لە بەرزایی شاخەکان‪ ،‬لە دەوری ئەو شوێنانەی ئەوانی تێدا‬ ‫ماونەتەوە‪ ،‬ئاگریان کردۆتەوە و بە دەنگی بەرز و ترسێنەر گۆرانی شەڕیان وتوە و هاواریان‬ ‫کردوە‪.‬‬ ‫بە پێی قسەی زەینەفۆن‪ ،‬ئەو حەوت رۆژەی بە مەڵبەندی ژیانی کاردوخیەکان دا رۆیشتون ئەوەندەی‬ ‫هەمو ئەو ماوەیەی لە قەڵەمڕەوی شای ئێران دا بە سەریان بردوە‪ ،‬توشی زەرەر و زیان بون‪.‬‬

‫‪11‬‬


‫بەشی یەکەم‪ :‬گەڕانەوە بۆ دواوە‬

‫چوارەم‪ ،‬لە روی رێکخستنی دەوڵەتیەوە‪ ،‬کاردوخیەکان نە لە ژێر دەسەاڵتی ئیمپراتۆری ئێران دا بون و نە لە‬ ‫ژێر دەسەاڵتی دەوڵەتی ئەرمەن دا‪ ،‬خۆیشیان دەوڵەتێکی ناوەندی یا ناوچهیییان نەبوە‪ ،‬دەسەاڵتی‬ ‫بە سەر هەمو ناوچەکەیان دا هەبوبێ‪ ،‬لە گەڵ ئەوەش دا پێ ئەچێ دانیشتوانی ناوچەکە بە‬ ‫شێوەیەکی ئاسایی پێکەوە ژیابن‪ .‬ئەمەش رەنگە بگەڕێتەوە بۆ هەبونی جۆرێکی سەرەتایی لە‬ ‫سیستەمی "میرایەتی‪ :‬ئەمارەت" کە ناوکەکەی خێزان و چوارچێوەکەی بنەماڵەی گەورە بوە و‪ ،‬لە‬ ‫دوای هاتنی ئیسالمیشەوە‪ ،‬لە سەردەمی دەوڵەتی ئەمەوی و دەوڵەتی عەباسیەوە تا ناوەڕاستی سەدەی‬ ‫نۆزدەهەم لە کوردستان دا چ لە قەڵەمڕەوی دەوڵەتی عوسمانی و چ لە هی ئێرانی دا بە شێوەی‬ ‫جۆراوجۆر بەردەوام بوە‪.‬‬

‫تێوەردان‬ ‫یەکەم‪،‬‬ ‫ئاناباسیس (‪ ،)Anabasis‬کتێبێکە بە زمانی یۆنانی‪ ،‬زەینەفۆن (‪ )Xenophon‬نوسیوێتی‪ .‬باسی گەڕانەوەی‬ ‫دەهەزار جەنگاوەری بەکرێگیراوی یۆنانی ئەکا لە ئێرانەوە بۆ یۆنان‪ .‬لە نزیک بابلەوە کەوتونەتە رێ بۆ‬ ‫ناوچە شاخاویەکانی کوردستان‪ ،‬لەوێوە هەڵکشاون بەرەو ئەرمەنستان ئینجا بۆ سەر دەریای رەش‪ ،‬لە دەریای‬ ‫رەشەوە بە کەشتی گەیشتونەتەوە یۆنان‪.‬‬ ‫ناوی نوسەر کە "ئێکسەنەفۆن‪ "Xenophon :‬ه حسەین حوزنی بە "کسەنەفۆن" و حەسەن فەهمی بە‬ ‫"گەزەنەفۆن" ناویان بردوە و لە ناو خەڵکی سادەی کورد دا گۆکردنی ناوەکەی بە "زەینەفۆن" رۆیشتوە‪.‬‬ ‫"ئاناباسیس"‪ ،‬بە زمانی یۆنانی واتە "گەڕانەوە" یا "لەشکرکێشی"‪.‬‬ ‫بۆ خوێندنەوەی دەقی تەواوی کتێبەکە بە ئینگلیزی بڕوانە‪:‬‬ ‫‪Xenophon, The Persian Expedition, Translated by Rex Warner,‬‬ ‫‪Penguin Books, 1972.‬‬

‫بۆ خوێندنەوەی دەقی تەواوی کتێبەکە بە عەرەبی بڕوانە‪:‬‬ ‫حملة العشرة االف – الحملة علی فارس‪ ،‬للمٶرخ االغریقی زینوفون‪ ،‬ترجمها عن االنکلیزیة یعقوب افرام منصور‪،‬‬ ‫موصل ‪.0736‬‬ ‫وه‌رگێڕ‪ ،‬وەکو خۆی نوسیوێتی‪ ،‬لە دەقەکەی وارنەرەوە تەرجومەی کردوە‪.‬‬ ‫لە وەرگێڕانەکەدا ناوی "‪ :Carduchi‬کاردوخی" گۆڕیوە بۆ "کورد" و واڵتی کاردوخیەکان بۆ "کوردستان"‪.‬‬ ‫بۆ خوێندنەوەی دەقی تەواوی کتێبەکە بە کوردی بڕوانە‪:‬‬ ‫حسن فهمی جاف‪ ،‬کوردوستان شوێنی گەڕانەوەی دەهەزار یۆنانی لە ‪ 120‬ی پێش میالد دا‪ ،‬بەغداد ‪.0710‬‬ ‫وەرگێڕ‪ ،‬وەکو خۆی نوسیوێتی‪ ،‬لە فارسیەوە تەرجومەی کردوە‪.‬‬ ‫لە وەرگێڕانەکە دا ناوی "کاردوخی" گۆڕاوە بۆ "کورد" و "واڵتی کاردوخیەکان" کراوە بە "کوردستان"‪ .‬وەرگێڕ‬ ‫ئاماژەی بەوە نەداوە ئەم گۆڕینە خۆی کردویەتی یا لە دەقە فارسیەکەدا بەو جۆرە تەرجومە کراوە‪.‬‬

‫‪11‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫دوەم‪،‬‬ ‫"ئاناباسیس" پێکهاتوە لە چەند کتێبێ‪ ،‬کتێب ی چوارەمی تەرخان کراوە بۆ گێڕانەوەی رێپێوانی یۆنانیەکان بە‬ ‫ناو مەڵبەندی ژیانی کاردوخیەکان دا‪ ،‬کتێبەکانی تری باسی قۆناغەکانی تری هاتن و مانەوەیان لە ئێران و‬ ‫گەڕانەوەیان بۆ واڵتەکەی خۆیان ئەکا‪ ،‬په‌یوه‌ندییان لە گەڵ کاردوخیەکان نیە‪.‬‬ ‫بۆ خوێندنەوەی دەقی کوردی ئەو بەشەی پەیوەندی بە کوردستانەوە هەیە‪ ،‬بڕوانە‪:‬‬ ‫حوزنی ی موکریانی‪ ،‬شکان‪ ،‬وە گەڕانەوەی کسەنەفۆن لە کوردستانا‪ ،‬کۆواری "دەنگی گێتیی تازە"‪ ،‬خولی یەکەم‪،‬‬ ‫بەرگی یەکەم‪ ،‬ژمارە ‪ ،6‬بەغداد‪ ،‬شوباتی ‪ .0711‬ل ‪.03 - 03‬‬ ‫وەرگێڕ‪ ،‬وەکو خۆی نوسیوێتی‪ ،‬لە "جغرافیای نظامی ایران" لە فارسیەوە تەرجومەی کردوە‪.‬‬ ‫لە وەرگێڕانەکەدا لە باتی ناوی "کاردوخ" ناوی "گردوک" ی بە کار هێناوە‪ .‬وەرگێڕ ئاماژەی بەوە نەداوە ئەم‬ ‫ناوە خۆی دایڕشتوە یا لە دەقە فارسیەکەدا بەو جۆرە تەرجومە کراوە‪.‬‬ ‫سێیەم‪،‬‬ ‫یەکێ لە شاخە بەرزەکانی کوردستانی عیراق ناوی "کاروخ" ە‪ .‬کاروخ کەوتۆتە نێوان رانیە و رەواندز و‪،‬‬ ‫بەشێکە لە زنجیرەیەکی درێژی چیاکانی کوردستانی عیراق‪ .‬تا ئێستاش دەیان گوندی ئاوەدان لە دەوری چیای‬ ‫کاروخ دا هەیە‪ .‬ئەبێ ئەم دو ناوە‪" :‬کاردوخ" و "کاروخ" په‌یوه‌ندییان لە گەڵ یەک هەبێ‪ .‬کەچی پێش زەینەفۆن‬ ‫و دوای ئەویش ناوی "کاردوخ" وەکو گەلێکی ناسراو لە بەڵگەکانی ناوچەکەدا نەهاتوە‪ .‬بەاڵم زەینەفۆن لە‬ ‫ئاناباسیس دا کە باسی دانیشتوانی ناوچەکە ئەکا هەمیشە بە کاردوخی ناویان ئەبا‪ ،‬مێژونوسەکان‪ ،‬پێیان وایە‪،‬‬ ‫گەلی کاردوخی ئەوسەردەمە باووباپیری بەشێ لە نەتەوەی کوردی ئەم سەردەمەن‪،‬‬

‫‪11‬‬


‫بەشی یەکەم‪ :‬گەڕانەوە بۆ دواوە‬

‫کورد‬

‫له "معجم البلدان" ی یاقوتی حه‌مه‌وی دا‬ ‫یاقوت (‪ 101 – 691‬ک‪ 0006 - 0093 /‬ز)‬ ‫مطبعة‪ :‬دار احیا‌ء التراث العربي‪ ،‬بیروت – لبنان‪.0779 ،‬‬ ‫یاقوت ساڵی ‪ 691‬ک له دایک بوه‪ .‬به ره‌گه‌ز رۆمی بوه‪ .‬به مناڵی به دیل گیراوه‪ ،‬له به‌غداد فرۆشتویانه‪.‬‬ ‫بازرگانێکی حه‌مایی کڕیوێتی و له به‌غداد خستویه‌تیه به‌ر خوێندن بۆ ئه‌وه‌ی فێری ژمێریاری و نوسین ببێ تا‬ ‫له کاری بازرگانی دا یارمه‌تی بدا‪ .‬که گه‌وره بوه خاوه‌نه‌که‌ی خستویه‌تیه کار‪ ،‬ناردویه‌تی بۆ چه‌ندین ناوه‌ندی‬ ‫بازرگانی له‌وانه عومان‪ ،‬کیش‪ ،‬شام‪.‬‬ ‫ساڵی ‪ 671‬ک خاوه‌نه‌که‌ی ئازادی کردوه و ئیتر کاری بۆ خۆی کردوه‪ .‬خه‌ریکی بازرگانی بوه‪ ،‬به تایبه‌تی‬ ‫نوسینه‌وه و کڕین و فرۆشتنی کتێب‪.‬‬ ‫له دیمه‌شق له میانه‌ی گفتوگۆدا هێرشی کردۆته سه‌ر عه‌لی‪ .‬له سه‌ر ئه‌وه ترساوه بیکوژن‪ .‬رایکردوه بۆ حه‌ڵه‌ب‪،‬‬ ‫موسڵ‪ ،‬ئه‌ربیل و‪ ،‬له‌وێوه بۆ شاری مه‌ڕۆ له خوراسان‪ .‬ماوه‌یه‌ک نیشته‌جێی نهسا و خواڕه‌زم بوە‪.‬‬ ‫ساڵی ‪ 101‬ک له ترسی هێرشی ته‌ته‌ر به فهالکهت له خوراسان ده‌رباز بوه‪ .‬گه‌ڕاوه‌ته‌وه موسڵ‪ .‬چۆته سنجار‬ ‫و رۆیشتۆته حه‌ڵه‌ب‪.‬‬ ‫ساڵی (‪ 101‬ک‪ 0006 /‬ز) له خانێک دا له حه‌ڵه‌ب مردوه‪.‬‬ ‫یاقوت له "معجم" ه‌که‌ی دا ناوی هه‌زاران شار و گوند و نه‌ته‌وه و تیره‌ی ناوچه‌کانی ئاسیا و ئه‌فه‌ریقا و‬ ‫خواروی ئه‌وروپا ئه‌با‪ ،‬له ناو ئه‌وانه‌دا باسی ده‌یان شار و گوند و قه‌اڵی کوردنشین و خیڵی ره‌وه‌ندی کوردی‬ ‫کردوه که له پانتاییه‌کی فراوانی رۆژهه‌اڵتی ناوه‌ڕاست دا بون‪.‬‬ ‫‪10‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫کورد له ده‌ڤه‌ری "فارس" دا‪:‬‬ ‫فارس له سه‌رده‌می نوسینی "معجم" دا به ده‌ڤه‌رێکی به‌رفراوانی ئێستای ئێران وتراوه‪ .‬له‌و باره‌یه‌وه یاقوت‬ ‫نوسیوێتی‪:‬‬ ‫فارس ‪:123/3‬‬ ‫"‪ ...‬وکورها المشهورة خمس فاوسعها کورة‪ .....‬وبها خمسة رموم اکبرها رم جیلویة ثم رم احمد بن اللیث ثم‬ ‫رم احمد بن الصالح ثم رم شهریار ثم رم احمد بن الحسن فالرم منزل االکراد ومحلتهم"‬ ‫پێنج رهم‪ ،‬وه‌کو یاقوت نوسیوێتی که هی کورد بون‪ ،‬له فارس دا هه‌بوه‪ :‬ره‌می جیلۆیه گه‌وره‌ترینیان بوه‪ ،‬ره‌می‬ ‫ئه‌حمه‌دی کوڕی له‌یس‪ ،‬ره‌می ئه‌حمه‌دی ساڵح‪ ،‬ره‌می شه‌هریار‪ ،‬ره‌می ئه‌حمه‌دی کوڕی حه‌سه‌ن‬ ‫‪............‬‬ ‫له جێیه‌کی تری هه‌مان بابه‌تدا نوسیوێتی‪:‬‬ ‫"وبنواحي فارس من احیا‌ء االکراد مایزید علی خمسمائة الف بیت شعر ینتجعون المراعي في الشتاء والصیف‬ ‫علی مذاهب العرب‪"..‬‬ ‫فارس ناوه‌نده‌که‌ی شیرازه‪ .‬پێکهاتوه له پێنج کوره‪:‬‬ ‫کوره‌ی ئیسته‌خر‪ ،‬ئه‌رده‌شیر‪ ،‬دارابجرد‪ ،‬سابور‪ ،‬قوبادخوره‪.‬‬ ‫هه‌ر یاقوت خۆی وشه‌ی کوره و هه‌ندێ له وشه‌کانی تر رون ئه‌کاته‌وه‪:‬‬ ‫کوره و ئوستان هه‌ردوکیان یه‌ک شت بون‪،‬‬ ‫هه‌مو ده‌ڤه‌ری فارس یه‌ک ئوستان واته یه‌ک کوره بوه‪،‬‬ ‫هه‌ر کوره‌یه‌ک پێکهاتوه له چه‌ند روستاقێ‪،‬‬ ‫هه‌ر روستاقێ پێکهاتوه له چه‌ند تهسوجێ‪،‬‬ ‫هه‌ر تهسوجێ پێکهاتوه له چه‌ند گوندێ‪.‬‬ ‫رهم‪ ،‬له ناو ئه‌م دابه‌شکردنه‌دا هاوتایه‌کی نیه به‌اڵم یاقوت له لێکدانه‌وه‌ی وشه‌ی رهم دا نوسیوێتی‪ :‬له‬ ‫ناحیه‌کانی فارس دا "من احیا‌ء االکراد" زیاتر له پێنجسه‌د هه‌زار ره‌شماڵ‪ ،‬وه‌کو عه‌ره‌ب‪ ،‬به زستان و هاوین‬ ‫گه‌رمیان و کوێستان ئه‌که‌ن‪.‬‬ ‫هه‌روه‌ها نوسیوێتی‪:‬‬ ‫رم ‪:103/0‬‬ ‫"رم بفتح اوله وتشدید ثانیە وجمعه رموم وتفسیر الرموم محال االکراد ومنازلهم بلغة فارس" واته مه‌حاڵی‬ ‫کوردان و ماڵه‌کانیانه به زمانی فارسی‪ ،‬ئه‌ویش شوێنه له فارس‪ ،‬له‌وانه‪:‬‬ ‫ره‌می حه‌سه‌نی کوڕی جیلۆیه پێی ئه‌وترێ ره‌می بازنجان له شیرازه‌وه چوارده فرسه‌خه‪.‬‬ ‫ره‌می ئهردام کوڕی جوانا له شیرازه‌وه بیستوشه‌ش فرسه‌خه‪.‬‬ ‫ره‌می قاسمی کوڕی شه‌هریار پێی ئه‌وترێ کوریان له شیرازه‌وه په‌نجا فرسه‌خه‪.‬‬ ‫ره‌می حه‌سه‌نی کوڕی ساڵح پێی ئه‌وترێ ره‌می سوران له شیرازه‌وه حه‌وت فرسه‌خه‪.‬‬ ‫یاقوت ئەمانەی لە زمانی "ابن الفقیه" وە گێڕاوەتەوه‪.‬‬ ‫لە زمانی "بشاری" ەوە ئه‌ڵێ‪:‬‬ ‫له فارس ره‌می کورده‌کانی لێیه‪ ،‬گوند و روباری هه‌یه‪ ،‬که‌وتۆته ناوه‌ڕاستی چیاکانه‌وه‪ ،‬ره‌ز و باخ و خورما و‬ ‫میوه و خێراتی هه‌یه‪ ،‬وتویەتی‪:‬‬ ‫ره‌می ئه‌حمه‌دی کوڕی ساڵح که پێی ئه‌وترێ زیزان‪.‬‬ ‫‪11‬‬


‫بەشی یەکەم‪ :‬گەڕانەوە بۆ دواوە‬

‫ئه‌سته‌خری وتویەتی‪:‬‬ ‫ره‌مه‌کانی فارس پێنجه‪ ،‬هه‌ر یه‌که‌یان شار و گوندی هه‌یه پێکه‌وه خه‌راجی هه‌مو ناحیه‌که دابین ئه‌کرێ له الیه‌ن‬ ‫سه‌رۆکێ له کورده‌کان و ئاماده کردنی پیاو بۆ ئێشکگرتن لە گەڵ کاروانچیەکان دا و پاراستنی رێگا و‬ ‫روبەڕوبونەوەی کارەسات ئەگەر روی دا (رەمەکان) وەکو شانشین وان‪" :‬لنوائب السلطان اذا عرضت وهي‬ ‫کالممالک"‪.‬‬ ‫یه‌که‌م‪،‬‬

‫ره‌می جیلۆیه به ره‌می زینجان ناسراوه‪ .‬ناوی قه‌بیله‌یه‌کی کورده‪ .‬شوێنه‌که‌ی له ناوچه‌یه‌کدایه له‬ ‫دوای ئه‌سبه‌هان‪ .‬الیه‌کی له کوره‌ی ئیسته‌خر ئه‌گه‌ڕێته‌وه و الیه‌کی له کوره‌ی ئهڕهجان‪ .‬سنورێکی له‬ ‫به‌یزا کۆتایی دێ و سنورێکی له سنوری ئه‌سبه‌هان ته‌واو ئه‌بێ و سنورێکی له خوزستان و‬ ‫سنورێکی له ناوچه‌ی سابور کۆتایی دێ‪.‬‬ ‫هه‌رچی شار و دێ بکه‌وێته ئه‌م ناوچه‌یه‌وه‪ ،‬سه‌ر به‌م رهمهیه‪ .‬هاوسێیه له گه‌ڵ "عمل" ی ئه‌سبه‌هان‪.‬‬

‫دوه‌م‪،‬‬

‫ره‌می شه‌هریار ئه‌ویش ره‌می بازنجانه ئه‌ویش ره‌می کۆمەڵێ لە کوردەکانە "جیل من االکراد" که له‬ ‫بازنجانن گروهی شەهریار "رهط شهریار" له‌وانه‌ی بازنجان که‌سیان لە ژێر حوکمی "عمل" ی فارس‬ ‫نیه به‌اڵم له‌وێ شوێن و گوندی زۆریان هه‌یه‪.‬‬

‫سێیه‌م‪،‬‬

‫ره‌می زیزانی حه‌سه‌نی کوڕی ساڵح ئه‌ویش له کوره‌ی سابوردایه‪ .‬سنورێکی له ئهردهشیرخوره‬ ‫ئه‌بڕێته‌وه‪ .‬به دوای ئه‌ودا سنورێ دێ کوره سابور به دهورایه‪ ،‬هه‌رچی شار و گوند "فی اضعافها"‬ ‫هی ئه‌وه‪.‬‬

‫چواره‌م‪ ،‬ره‌می ره‌یحان هی ئه‌حمه‌د کوڕی له‌یس‪ ،‬له کوره‌ی ئه‌رده‌شیر خورهدایه‪ ،‬سنورێکی ده‌ریایی به دوادا‬ ‫دێ و ده‌وری سێ سنوره‌که‌ی تری کوره‌ی ئه‌رده‌شیر خوره و هه‌رچی شار‌و دێیه‌کی ئه‌که‌وێته ناوی‪.‬‬ ‫پێنجه‌م‪ ،‬ره‌می کاریان سنورێکی له سه‌یفی به‌نی سه‌فار ته‌واو ئه‌بێ و سنورێکی له ره‌می ره‌یحان و سنورێکی‬ ‫ئه‌به‌سترێ به سنوری کرمانه‌وه و له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌رده‌شیر خوره‪ .‬هه‌موی له ئه‌رده‌شیر خورهدایه‪.‬‬ ‫یاقوت له لێکدانه‌وه‌ی وشه‌ی "رم" دا ئه‌ڵێ‪:‬‬ ‫"وتفسیر الرموم محال االکراد ومنازلهم بلغة فارس"‬ ‫"فالرم منزل االکراد ومحلتهم"‬ ‫به قسه‌ی یاقوت رهم وشه‌یه‌کی فارسیه به "منزل و محل" ی کورده‌کان ئه‌وترێ‪ .‬ئه‌شێ ئه‌و وشه‌یه له‌و‬ ‫سه‌رده‌مه‌دا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌کار هاتبێ به‌اڵم ئه‌شێ وا لێک بدرێته‌وه‪:‬‬ ‫یه‌که‌م‪،‬‬ ‫دوه‌م‪،‬‬

‫له باتی وشه‌ی عه‌شیره‌ت بۆ سه‌رجه‌م هۆز و تیره کۆچه‌ره‌کانی کورد به کار هێنرابێ‪.‬‬ ‫بۆ خه‌ڵکی ناوچه‌یه‌کی دیاریکراو‪ ،‬به کۆچه‌ر و نیشتهنیەوه‪ ،‬که یه‌کێ له دهسهاڵتدارانی ئه‌و سه‌رده‌مه‬ ‫حوکمی کردبن‪.‬‬

‫‪11‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫ئه‌م وشه‌یه‪ ،‬ئه‌گه‌رچی بۆ مه‌به‌ستی تر به کار ئه‌هێنرێ‪ ،‬به‌اڵم تا ئێستا له زمانی کوردی دا ماوه‪.‬‬ ‫رهم ‪ -‬رەمە‪ :‬گەل‪ ،‬رەو‪ .‬رەوە‪ .‬رەوگ‪.‬‬ ‫رەم رەم‪ :‬گەل گەل‬ ‫رەمین‪ :‬رەوین‪ .‬رەوینەوە‪ .‬رەویان‪.‬‬ ‫رەوەند ‪ -‬رەوەندایەتی‪ :‬کۆچەر ‪ -‬کۆچەرایەتی‪.‬‬

‫کورد له ده‌ڤه‌ری "زۆزان" دا‬ ‫زۆزان کوره‌یه‌کی "حسنه" یه له نێوان چیاکانی ئه‌رمینیا و ئهخالت و ئازه‌ربیجان و دیاربه‌کر و موسڵ دا‪،‬‬ ‫خه‌ڵکه‌که‌ی ئه‌رمه‌نن "وفیها طوائف من االکراد"‪ )136/0( .‬و (‪ )069/0‬قه‌اڵی زۆری تێدایه‪.‬‬ ‫یاقوت ناوی هه‌ندێ له‌و قهاڵیانه ئه‌هێنێ‪ ،‬له‌وانه‪:‬‬ ‫ئاتیل ‪ :60/0‬قهاڵیهکه له ناوچه‌ی زۆزان له قهاڵکانی کوردانی بوختی‪ .‬له ژێر ده‌ستی عیزه‌دین دایه که له‬ ‫جزیره‌یه‪.‬‬ ‫باخوخه ‪ :063/0‬قهاڵیهکه له قەڵەمڕەوی "ئه‌عمال" ی زۆزان هی فەرمانڕەوا "صاحب" ی موسڵه‪.‬‬ ‫به‌رخۆ ‪ :079/0‬قهاڵیهکه له قهاڵکانی زۆزان هی "صاحب" ی موسڵه‪.‬‬ ‫به‌شیر ‪ :337/0‬قهاڵیهکه له ناوچه‌ی زۆزان له قهاڵکانی کوردانی بشنۆیه‪.‬‬ ‫جردقیل ‪ :11/0‬قهاڵیهکه له ناوچه‌ی زۆزان‪ ،‬کورسی مه‌مله‌که‌تی بوختیه‪.‬‬ ‫خوشب ‪ :010/0‬له قهاڵکانی ناوچه‌ی زۆزانه‪.‬‬ ‫کنکهوهر ‪ :066/1‬له قهاڵکانی ناوچه‌ی زۆزانه هی فەرمانڕەوای موسڵه‪.‬‬ ‫نیروه ‪ :100/1‬له قهاڵکانی ناوچه‌ی زۆزانه هی فەرمانڕەوای موسڵه‪.‬‬ ‫که‌واشی ‪ :069/1‬قهاڵیهکه له چیاکانی رۆژهه‌اڵتی موسڵ‪ ،‬ته‌نیا یه‌ک پیاده‌ڕێی بۆ ئه‌چێ‪ .‬کۆن پێی وتراوه‬ ‫"ئهردمشت"‪.‬‬ ‫فه‌نه‌ک ‪ :119/3‬قهاڵیهکی سەخت و عاسیی کوردانی بشنۆیه نزیک جزیره‪ ،‬دو فرسه‌خی لێ دوره نه خه‌ڵکی‬ ‫جزیره و نه خه‌ڵکی تر ده‌ره‌قه‌تیان نایه‌ن‪ .‬نزیکه‌ی ‪ 322‬ماڵه به ده‌س ئه‌و کوردانه‌وه‌یه‪.‬‬ ‫جوامێری و دەمارگیری "عصبیه‌ت" یان تێدایه‪ ،‬داڵده‌ی ئه‌وانه ئه‌ده‌ن په‌نایان بۆ ئه‌به‌ن و ره‌فتاری باشیان له‬ ‫گه‌ڵ ئه‌که‌ن‪.‬‬ ‫عه‌قر ‪ :333/3‬قهاڵیهکی سەخته له چیاکانی موسڵ دا‪ ،‬خه‌ڵکه‌که‌ی کوردن و که‌وتۆته رۆژهه‌اڵتی موسڵه‌وه‪ ،‬به‬ ‫عه‌قری حومهیدیه ئه‌ناسرێ‪ ،‬کۆمه‌ڵێ زانای "نحوي و لغوي و فقیه"‪....‬ی لێ هه‌ڵکه‌وتوه‪.‬‬ ‫یه‌کێ لەو زانایانە دۆستی یاقوت بوه شیعری بۆ خوێندۆته‌وه‪.‬‬ ‫شوش ‪ :010/3‬قهاڵیهکی زۆر گه‌وره‌یه له نزیک عه‌قری حومهیدیه سه‌ر به موسڵه‪.‬‬ ‫له عه‌قر به‌رزتر و گه‌وره‌تره‪ ،‬به‌اڵم ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و گرنگ نیه‪.‬‬ ‫هه‌ناری شوش هی ئه‌وێیه‪.‬‬ ‫شرملة ‪ :039/3‬دێیه‌که له رۆژهه‌اڵتی موسڵ له ناحیه‌ی قه‌اڵی شوش هه‌ناری شوش لێره‌وه دێ‪.‬‬ ‫الغیضة ‪ :123/3‬شوێنێکه له رۆژهه‌اڵتی موسڵ سه‌ر به عهقرهی حومهیدیه چه‌ند گوندێکی هه‌یه دڕنده و باڵنده‬ ‫تێ ئەچن‪ .‬له دار و قامیش پێنج هه‌زار دینار زیاتر داهاتی هه‌یه‪.‬‬ ‫عیمادیه ‪ :313/3‬قهاڵیهکی سەخته‪ ،‬دژواره‪ ،‬گەورەیه‪ ،‬له سه‌روی موسڵ و له "ئه‌عمال" ه‌کانی ئه‌وه‪.‬‬ ‫‪11‬‬


‫بەشی یەکەم‪ :‬گەڕانەوە بۆ دواوە‬

‫عیماده‌دینی زه‌نگی کوڕی ئاق سنقور له ‪ 639‬ک دا ئاوه‌دانی کردۆته‌وه‪ .‬پێش ئه‌وه قەاڵیەکی کورد بوه له به‌ر‬ ‫گه‌وره‌یی روخاندیان‪ .‬زه‌نگی گێڕایه‌وه به ناوی خۆیه‌وه‪ .‬ناوی پێشوی قەاڵکه "ئاشیب" بو‪.‬‬ ‫هکاریة ‪ :132/1‬شارێک و ناوچه‌یه‌ک و چه‌ند گونده له سه‌روی موسڵ له واڵتی جزیره ئیبن عومه‌ر‪ .‬کوردیان‬ ‫تیا نیشته‌جێن‪ ،‬پێیان ئه‌وترێ هه‌کاریه‪.‬‬ ‫هرور ‪:191/1‬‬ ‫قهاڵیهکی سه‌خته له سه‌روی موسڵه و له قەڵەمڕەو "ئه‌عمال" ی موسڵه و سه‌ر به هه‌کاریه‪.‬‬ ‫جوزة ‪:70/0‬‬ ‫گوندێکه له چیاکانی هه‌کاری کورده‌کان له ناوچه‌کانی موسڵ‪.‬‬ ‫زۆزان ‪:133/0‬‬ ‫زوم ‪:137/0‬‬ ‫زومی‪ ،‬ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زومان "وهي طائفة من االکراد له‌م والیة"‪.‬‬ ‫جزیرة ابن عمر ‪:69/0‬‬ ‫شارێکه له سه‌روی موسڵ‪ ،‬سێ رۆژه رێ‌یان بهینه‪ .‬گه‌لێ گوندی به پیت و پڕ خێری هه‌یه‪.‬‬ ‫له سێ الوه ئاوی دیجله ده‌وری داوه وه‌کو نیمچه هیالل‪ .‬له الیه‌که‌ی تری خه‌نده‌کیان لێ داوه‪ ،‬ئاشیان له سه‌ر‬ ‫هه‌ڵبه‌ستوه‪.‬‬ ‫یاقوت باسی زاناکانیان ئه‌کا به‌اڵم باسی ره‌گه‌زی دانیشتوانی ناکا‪ .‬باسی داگیرکردنی ئه‌کا له الیه‌ن عه‌ره‌به‌وه‪.‬‬ ‫سنجار ‪:93/3‬‬ ‫شارێکه له جزیره‪ ،‬سێ رۆژه رێ له موسل دورە‪.‬‬ ‫باسی ره‌گه‌زی دانیشتوانی ناکا‪.‬‬ ‫صبحة ‪:099/3‬‬ ‫قهاڵیهکی دیاربه‌کره له به‌ینی ئامه‌د و میافارقین دا‪.‬‬ ‫وشه‌کانی زوم و زۆزان له چه‌ند جێیه‌ک دا باس ئه‌کا‪ .‬ئه‌م دو وشه‌یه تا ئێستاش له زمانی کوردی‌دا ماون‪.‬‬ ‫ئه‌وساش وه‌کو ئێستا په‌یوه‌ندییان به رهوهندایهتیهوه هه‌بوه‪ .‬ئه‌شێ وه‌کو یه‌که‌یه‌کی کارگێڕی بۆ رێکخراوه‌ی‬ ‫خێڵه‌کی سه‌یری بکرێ‪ ،‬که ئێستاش له ناو هه‌ندێ له خێڵه ره‌وه‌نده‌کان دا ماوه‪ ،‬به‌مجۆره‪:‬‬ ‫کۆن‪ :‬بریتیه له یه‌ک ره‌شماڵ که به جۆرێکی ئاسایی یه‌ک خیزانی تێدایه‪.‬‬ ‫هۆبه‪ :‬چه‌ند رهشماڵێکه پێکه‌وه به جۆرێکی ئاسایی هه‌مویان خزمی یه‌کن و به زۆری له یه‌ک بنه‌ماڵه‌ن‪ .‬له‬ ‫کاتی جواڵن دا به‌ره‌و کوێستان پێکه‌وه ئه‌جوڵێن و پێکه‌وه له هه‌وارێک دا هه‌ڵ ئه‌ده‌ن‪.‬‬ ‫زۆم‪ :‬چه‌ند هۆبه‌یه‌ک هه‌مویان سه‌ر به یه‌ک به‌ره‌باب یان تیره‌ن پێکه‌وه به‌ره‌و کوێستان ئه‌جوڵێن و له‬ ‫هه‌وارێکی فراوانتردا به پێی له‌وه‌ڕگاکان دائه‌به‌زن و دابەش ئەبن و بار ئه‌خه‌ن‪.‬‬ ‫به‌اڵم "زۆزان" له باتی وشه‌ی "کوێستان" که هه‌وارگه‌ی هاوینه‌ی رهوهندهکانه به کار ئه‌هێنرێ‪ .‬یاقوت ئه‌م‬ ‫وشه‌یه‌ی وه‌کو ناوی شوێن بۆ هه‌ندێ له ناوچه‌کانی نزیکی موسڵ و جه‌زیره‌ی بۆتان به کار هێناوه‪ .‬که ئه‌بێ‬ ‫ئه‌وسا به‌و ناوه ناسرابێ‪.‬‬

‫کورد له ده‌ڤه‌ری "ئه‌ربیل"‬ ‫ئه‌ربیل‪:001/0 :‬‬ ‫یاقوت ئه‌ڵێ ئه‌گه‌ر وشه‌که عه‌ره‌بی بێ له ربل هاتوه که جۆرێکه له دره‌خت‪...‬‬ ‫‪11‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫ئه‌ربیل قهاڵیهکی سه‌خت و شارێکی گه‌وره‌یه له ده‌شتاییه‌کی فراوان و ساده‌دایه‪ .‬خه‌نده‌کێکی قوڵ الیه‌کی‬ ‫قهاڵکهی له شاره‌که دابڕیوه و شوره‌ی شاره‌که‌ش نیوه‌ی دابڕیوه‪ ،‬له سهرگردێکی به‌رزی خاکیه و سه‌ره‌که‌ی‬ ‫فراوانه بازاڕ و ماڵی ره‌عیه‌ت و مزگه‌وتێکی تێدایه‪ ،‬لـه قـهاڵی حه‌ڵه‌ب ئه‌چێ‪ ،‬به‌اڵم فراونتر و به‌رزتره‪ ،‬که‌وتۆته‬ ‫نێوان هه‌ردو زابه‌وه‪ .‬له "ئه‌عمال" ی موسڵه و دو رۆژه رێ‌یان له بهینایه‪.‬‬ ‫له به‌رده‌می ئه‌م قهاڵیهدا‪ ،‬له سه‌رده‌می ئێمه‌دا‪ ،‬شارێکی گه‌وره‌ی پان و دریژه موزه‌فه‌ره‌دینی کوکهبری بیناکانی و‬ ‫شوره‌که‌ی و بازاڕ و قه‌یسه‌ریه‌کانی ئاوا کردۆته‌وه‪ ،‬کردویه‌تیه نشینگه‌ی خۆی‪ ،‬هه‌یبه‌تی پێداوه‪ ،‬به‌رگری‬ ‫مه‌لیکه‌کانی کردوه و به ئازایه‌تی و پڕئهزمونی به‌ره‌و رویان بۆته‌وه‪ ،‬به‌وه‌ش ده‌وره‌که‌ی پاراستوه‪ ،‬بێگانه‬ ‫رویان تێکردوه و زۆریان تیا نیشته‌جێ بون‪ ،‬تابو به شارێکی گه‌وره‌ی ناو شاران‪.‬‬ ‫ته‌بیعه‌تی ئه‌م ئه‌میره جیاواز و ناکۆکه‪ .‬زوڵم و زۆر و سته‌م له ره‌عیه‌ت ئه‌کا‪ ،‬به زۆر پاره‌یان لێ ئه‌سێنێ‪،‬‬ ‫که‌چی له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا چاکه له گه‌ڵ هه‌ژاران ئه‌کا‪ ،‬خێر به بێگانه ئه‌کا‪ ،‬پاره ئه‌نێرێ دیلی ده‌ستی کافرانی پێ‬ ‫ئه‌کڕێته‌وه‪ .‬شاعیر ئه‌ڵێ‪... :‬‬ ‫له گه‌ڵ فراوانی ئه‌م شاره‌دا بیناکانی و سروشته‌که‌ی زۆرتر له گوند ئه‌چێ تا به شار‪.‬‬ ‫زۆری خه‌ڵکه‌که‌ی کوردن و عهرهباوی بون‪ .‬هه‌مو روستاقهکانی و جوتیاره‌کانی و ئه‌و شوێنانه‌ی خراوه‌ته‪،‬‬ ‫سه‌ری کوردن‪ .‬هه‌ندێ قه‌اڵی له ژێر ده‌ستایه‪ ،‬له نێوان ئه‌و و به‌غدادا بۆ کاروان حه‌وت رۆژه رێگایه‪.‬‬ ‫باخی له ده‌ور نیه و روباری پێدا ناڕوا‪ .‬زۆری کشتوکاڵه‌که‌ی به ئاوی له ژێر ئه‌رز ده‌رهێنراو ئهدێرێن و‬ ‫خواردنه‌وه‌شیان له بیره سازگار و شیرینهکانیانه‪ ،‬که له شیرینی و سوکی دا فه‌رقی ئاوی ئه‌م و دیجله نیه‪ .‬له‬ ‫شاخه‌کانی نزیکیه‌وه میوه‌ی بۆ دێنن‪.‬‬ ‫من که چوم که‌سی دانیشمهندم نه‌دی جگه له ئیبن ئه‌ل مسته‌وفی‪ ...‬په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ سوڵتان هه‌یه‪ ،‬وه‌کو‬ ‫وه‌زیر ئه‌ژی‪ ...‬چه‌ندین کتێبی نوسیوه هه‌ندێ له شیعره‌کانی خۆی بۆ خوێندمه‌وه و به خه‌تی خۆی چه‌ند‬ ‫پارچه‌یه‌کی بۆ نوسیمه‌وه‪.‬‬ ‫شیعره‌کانی ئه‌نه‌وشیروانی به‌غدادی ناسراو به شه‌یتانه کوێری به‌غدادی ناوبانگی ده‌رکردوه‪ .‬له هه‌ندێکی دا‬ ‫ستایشی ئەربیل و له هه‌ندێکی دا سوکایه‌تییان پێ ئه‌کا‪ .‬وشه‌گه‌لی به‌غدادی و ئەربیلی تێهه‌ڵکێشی هه‌ندێ له‬ ‫شیعره‌کانی کردوه‪ ...‬له شیعرێکی دا که بۆ وه‌رگێڕان ناشێ دژون به دایک و خوشک و پوری ‪ ...‬خۆی ئه‌دا‪.‬‬ ‫شه‌قاڵوه ‪:062/3‬‬ ‫گوندێکی گه‌وره‌ی جوانه له بناری چیایه‌ک دایه که ئه‌ڕوانێ به سه‌ر ئەربیل دا‪ .‬ره‌ز و باخی زۆره‪ .‬ترێکه‌ی‬ ‫ئه‌برێ بۆ ئەربیل به درێژایی ساڵ به‌شیان ئه‌کا‪ .‬له نێوان ئەربیل و شه‌قاڵوه دا ‪ 3‬فرسه‌خه‪.‬‬ ‫به‌ست ‪:303/0‬‬ ‫دۆڵێکه له ئەربیل‪.‬‬ ‫خوفتیان ‪:012/0‬‬ ‫دو قه‌اڵی گه‌وره‌ن له "ئه‌عمال" ی ئەربیل‪.‬‬ ‫یه‌کێکیان له سه‌ر رێی مهراغادایه پێی ئه‌وترێ خوفتیانی زرزاری‪ ،‬به سه‌ر شاخێکه‌وه روبارێکی گه‌وره‌ی له‬ ‫به‌رده‌مدایه‪ ،‬هه‌روه‌ها بازاڕ و دۆڵێکی گه‌وره‪.‬‬ ‫ئه‌وی تریان خوفتیانی سورخابی کوڕی به‌دره له سه‌ر رێی شاره‌زوره له‌وی تر گه‌وره‌تر و شکۆمه‌ندتره‪ ،‬له‬ ‫کتێبه‌کان دا به خفتیدکان ئه‌نوسرێ‪.‬‬ ‫شاقرد ‪:006/3‬‬ ‫گوندێکه له به‌ینی داقوق و ئەربیل دا قەاڵیەکی پچوک "قلیعه" یه‌کی تێدایه‪ .‬هه‌نجیرێکی هه‌یه له شوێنی تر نیه‪.‬‬ ‫‪11‬‬


‫بەشی یەکەم‪ :‬گەڕانەوە بۆ دواوە‬

‫کورد له ده‌ڤه‌ری "ئازه‌ربایجان"‬ ‫ئازه‌ربایجان ‪:027/0‬‬ ‫پێکهاتوه له ته‌ورێز‪ ،‬خوی‪ ،‬سه‌لماس‪ ،‬ورمێ‪ ،‬ئه‌رده‌بیل و مه‌ره‌ند‪ .‬پێشتر مه‌راغه ناوه‌ندی بوه به‌اڵم ئێستا‬ ‫ته‌ورێز بۆته ناوه‌ندی‪.‬‬ ‫له سه‌رده‌می عومه‌ردا فه‌تح کراوه‪.‬‬ ‫له دوای شه‌ڕ له نێوان مرزبان و حوزه‌یفه‌ی کوڕی یه‌مان دا سوڵح کراوه به‌رامبه‌ر هه‌شتسه‌د هه‌زار درهه‌م‪ ،‬به‌و‬ ‫مه‌رجه‌ی که‌سیان لێ نه‌کوژرێ‪ ،‬که‌سیان لێ به دیل نه‌گیرێ‪ ،‬هیچ ئاتهشگایهکیان نهروخێنرێ‪ ،‬توخنی کوردانی‬ ‫بالشجان و سهبهالن و ئاوی رودان نه‌که‌ون‪.‬‬ ‫شنۆ (اشنه) ‪:011/0‬‬ ‫شارێکه سه‌ر به ئازه‌ربایجانه‪.‬‬ ‫به‌ینی شنۆ و ورمێ دو رۆژه رێگایه و به‌ینی شنۆ و ئەربیل پێنج رۆژه رێگایه‪.‬‬ ‫باخی زۆری هه‌یه‪ ،‬هه‌رمێکه‌ی له هی شوێنه‌کانی تر باشتره‪ ،‬ئه‌برێ بۆ ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری‪.‬‬ ‫چه‌ندین زانای "موحه‌دیس" له‌م شاره‌دا هه‌ڵکه‌وتون‪.‬‬ ‫‪....‬‬ ‫یاقوت خۆی له‌ساڵی ‪ 109‬ک له رێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی دا له ته‌ورێزه‌وه به شنۆ‌دا چۆته ئەربیل‪.‬‬

‫کورد له ده‌ڤه‌ری شاره‌زور‬ ‫شهرزور ‪:016/3‬‬ ‫شاره‌زور که‌وتۆته ئیقلیمی چواره‌مه‌وه‪.‬‬ ‫کوره‌یه‌کی فراوانه له "جبال" له نێوان هه‌ولێر و هه‌مه‌دان دا‪ .‬زوری کوڕی زوحاک دروستی کردوه‪ .‬خه‌ڵکی ئه‌م‬ ‫ناوچانه هه‌مو کوردن‪.‬‬ ‫مسعر کوڕی موهه‌لهه‌ل ئه‌ڵێ‪:‬‬ ‫شاره‌زور چه‌ندین شار و گونده‪ .‬شارێکی گه‌وره‌ی تێدایه ناوه‌ندێتی‪ .‬له سه‌رده‌می ئێمه‌دا پێی ئه‌ڵێن نیم ئەز‬ ‫رای (نیوەی رێ)‪ .‬خه‌ڵکه‌که‌ی یاخین له سوڵتان‪ ،‬ناکۆکی و یاخێتیان کردۆته پیشه‪.‬‬ ‫شاره‌که له ده‌شت دایه و‪ ،‬خه‌ڵکه‌که‌ی توندوتیژن و خاوه‌ن زه‌بروزه‌نگن‪ ،‬شوێنه‌که‌یان ئه‌پارێزن‪ .‬ئه‌ستوری‬ ‫شوره‌ی شاره‌که‌یان هه‌شت باڵه‪ .‬زۆری ئه‌میره‌کانیان له خۆیانن‪ .‬دوپشکی کوشنده‌ی لێیه له هی نسێبین‬ ‫زیاندارترن‪.‬‬ ‫"مه‌والی" عومه‌ری کوڕی عهبدولعهزیزن‪ .‬کورده‌کان هانیان داون به سه‌ر ئه‌میره‌کانیان دا زاڵ بن و له خه‌لیفه‌کان‬ ‫هه‌ڵبگه‌ڕێنه‌وه‪.‬‬ ‫واڵته‌که‌یان زستانه‌هه‌واری شه‌ست هه‌زار ماڵه‪ ،‬له کوردانی جهاللی و باسیان و حه‌که‌می و سولی و له‌وێدا باخی‬ ‫زۆریان هه‌یه‪ .‬زۆری خۆراکیان له ده‌شته‌که‌ی خۆیان دێ‪.‬‬ ‫چیایه‌ک له‌م شاره‌وه نزیکه به شه‌عران ناسراوه و‪ ،‬یه‌کێکی تر به زه‌ڵم ناسراوه‪ ،‬گیایه‌کی لێیه به که‌ڵکی‬ ‫ده‌رمانی جوتبون دێ نازانم له شوێنی تر هه‌بێ‪.‬‬ ‫له‌وێوه بۆ ده‌یله‌مستان حه‌وت فرسه‌خه‪.‬‬

‫‪11‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫له شاره‌زور شارێکی تری لێیه کەمتره یاخیە به شیز ناسراوه خه‌ڵکه‌که‌ی شیعه‌ی "صالحی زه‌یدی" ین له سه‌ر‬ ‫ده‌ستی زه‌یدی کوڕی عه‌لی موسوڵمان بون‪ .‬ئه‌م شاره په‌ناگای هه‌مو ترسێنه‌ر و نشینگه‌ی هه‌مو جهردهیهکە‪.‬‬ ‫ساڵی ‪ 310‬خه‌ڵکی "نیم از رای" چونه سه‌ریان‪ ،‬له سۆنگه‌ی ده‌مارگیری دینیه‌وه به رواڵه‌ت شه‌ریعه‌ت‪،‬‬ ‫کوشتیانن و تااڵنیان کردن و ئاگریان تێ به‌ردان‪.‬‬ ‫له نێوان هه‌ردو شاره‌که‌دا شارێکی بچوک هه‌یه پێی ئه‌ڵێن دوزران له سه‌ر شیز دروست کراوه‌ته‌وه‪ ،‬گۆماوێک‬ ‫لەوێوە ئه‌ڕژێته ده‌ره‌وه‌ی‪.‬‬ ‫به هۆی پانی و فراوانیه‌وه ئه‌سپ به سه‌ر به‌رزایی شورهکهیدا غار ئه‌دا‪.‬‬ ‫عاسیە بۆ کورد و حاکم و رەعیەت "وهي ممتنعة علی االکراد والوالة والرعیة"‪.‬‬ ‫زۆر جار سه‌یری سه‌رۆکه‌که‌یانم ئه‌کرد که پێی ئه‌ڵێن ئه‌میر‪ ،‬له سه‌ر بورجێ دائه‌نیشت که له سه‌ر ده‌رگایه‌کی‬ ‫به‌رز دروست کرا بو‪ .‬دانیشتوی سه‌ری ئه‌یڕوانی بۆ دوری چه‌ند فرسه‌خ و شیرێکی روتی به ده‌سته‌وه بو هه‌ر‬ ‫کاتێ سه‌رنجی له ئه‌سپێ بدایە له هه‌ندێ الوه شیره‌که‌ی رائهوهشان هه‌ڵئه‌هاتن واڵخهکانی خه‌ڵکه‌که و‬ ‫عامیله‌کانی‪.‬‬ ‫مزگه‌وتێکی تێدایه و شارێکی مه‌نصوره‪ .‬ئه‌ڵێن‪ :‬داود و سلێمان دوعای سه‌رکه‌وتنیان بۆ شاره‌که و خه‌ڵکه‌که‌ی‬ ‫کردوه و هه‌میشه پارێزراوه له وانه‌ی چاویان تێ بڕیوه‪.‬‬ ‫ئه‌وترێ تالوت له‌وانه و به‌وان به‌نی ئیسرائیلی سه‌ر خستوه‪ .‬جالوت له رۆژههاڵتهوه ده‌رهات و داود له‬ ‫رۆژئاواوه خوا پشتی گرت دژی ئه‌و‪.‬‬ ‫ئه‌م شاره دارای کوڕی دارا بینای کردوه‪ ،‬ئه‌سکه‌نده‌ریش بۆی نه‌گیراوه‪ .‬خه‌ڵکه‌که‌ی نه‌بون به موسوڵمان تا‬ ‫لێیان نا‌ئومێد بون‪ ،‬ژێرکهوتوهکان تا ئێستاش خۆیان به تالوت ئه‌زانن و "اعمال" ه‌که‌ی به‌ستراوه به‬ ‫"خانه‌قین" و "کرخ جدان" ه‌وه تایبه‌ته به رێی سهونایا‪ .‬له‌وێوه بۆ خانه‌قین روباری تامهرا له رێگه‌دایه‪.‬‬ ‫ته‌راخومه و ئاوڵه‌ی کەمە‪.‬‬ ‫قسه‌کانی مسعر لێره‌دا ته‌واو ئه‌بێ‪.‬‬ ‫ئێستا وه‌کو باس کرا وا نه‌ماوه‪ .‬ئه‌مه ئه‌گێڕنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانی زه‌مان چی به خه‌ڵک ئه‌کا و روداوه‌کان‬ ‫به‌ڕێوه‌بردنی روداوه‌کان ئه‌گۆڕێ‪ .‬ئه‌مڕۆ ئه‌م واڵته به چاکترین شێوه گوێڕایه‌ڵی موزه‌فه‌ره‌دینی کوکبه‌ری‬ ‫کوڕی عه‌لی کوچک ساحێبی هه‌ولێرن‪ ،‬به‌اڵم کورده‌کان له چیاکانی ئه‌و ناوچانه‌دا وه‌کو عاده‌تی خۆیان‪ ،‬له‬ ‫ترساندنی رێبوار و سه‌ندنی دارایی و دزی هیچ شتێ له‌وه‌یان ناگێڕێته‌وه‪ .‬سه‌رزه‌نشت و کوشتن و به‌دیلگرتن‪،‬‬ ‫سروشتی کوردن‪ ،‬زانراوه و له ناوچه‌وانیان دا دیاره‪.‬‬ ‫لێره‌دا له زمانی قۆشمهیهکهوه ئه‌گێڕێته‌وه قسه‌که‌ی خوای به‌و جۆره خوێنده‌وه‪" :‬األکراد أشد کفرا و نفاقا"‬ ‫پێیان وت ئایه‌ته‌که ئه‌ڵێ‪" :‬األعراب" (توبه‪ )73:‬کابرا وتی‪ :‬خوای عه‌زه وه جهل سه‌فه‌ری شاره‌زوری نه‌کردوه‬ ‫تا سه‌یری ئه‌وێ بکا چه‌ند بهاڵ له کون و که‌له‌به‌ره‌کانی دا شاردراونه‌وه‪.‬‬ ‫له‌م ناوچانه پیاوی گه‌وره‪ ،‬ئیمام‪ ،‬عالم‪ ،‬ئه‌عیانی قازی‪ ،‬فوقه‌ها له ژماره نایه‌ن‪.‬‬ ‫دیلمستان ‪:317/0‬‬ ‫گوندێکە نزیک شارەزور نۆ فرسەخیان بەینە‪ .‬لە زەمانی کیسراکان دا ئەگەر بۆ هێرش دەرچون‪ ،‬بنکەیان تێدا‬ ‫داناوە‪ ،‬شتەکانیان ال داناون‪ ،‬بە ناوچەکەدا بە ونی باڵ‌و بونەتەوە‪ ،‬کە لە هێرشەکایان بونەتەوە چونەتەوە بۆ‬ ‫ئەوێ و‪ ،‬لەوێوە گەڕاونەتەوە نشینگەکەی خۆیان‪.‬‬

‫‪11‬‬


‫بەشی یەکەم‪ :‬گەڕانەوە بۆ دواوە‬

‫شعران ‪:016/3‬‬ ‫‪ ...‬لە "شعر‪ :‬قژ" ناو نراوە بە هۆی زۆری گژوگیاکانی بە قژی سەر شوبهێنراوە‪ .‬ئەویش چیایەکە لە موسل‪،‬‬ ‫هەروەها وتویانە لە ناوچەکانی "نەواحی" شارەزوردایە‪ .‬ئیبن ئەل سکیت وتویەتی‪ :‬لە ناوچەی باجەرمەق‬ ‫ناونراوە چیای قەندیل و بە فارسی چیای شیروەیە‪ ،‬لە ئاوەدانترین چیاکانە‪ ،‬هەمو جۆرە میوەیەکی لێیە‪ ،‬چەدن‬ ‫جۆرە مەلی لێیە‪ ،‬بە زستان و بە هاوین بەفرێکی زۆری لییە‪ .‬کە لە دەقەوقا دەرئەچی رویەکی دەرئەکەوێ‪ ،‬دوای‬ ‫زابی بچوک دێ‪ ،‬نزیکە لە روستاقی زاب لە شارەزور‪.‬‬ ‫زه‌ڵم ‪:197/0‬‬ ‫‪ ....‬چیایەکە لە نزیک شارەزور‪ ،‬دانەی زەڵ می لێ ئەڕوێ کە بۆ جوتبون باشە‪ ،‬لە شوێنی تر نیە‪...‬‬

‫کورد له ده‌ڤه‌ری "قرمیسین"‬ ‫قرمیسین ‪:31/1‬‬ ‫قرمیسین ته‌عریبی کرمان شاهانه‪.‬‬ ‫واڵتێکی ناسراوه له به‌ینی ئه‌و و هه‌مه‌دان دا سی فرسه‌خه‪ ،‬نزیکی دینهوهرە‪ .‬له به‌ینی هه‌مه‌دان و حهلهوان دایە‬ ‫له سه‌ر جاده‌ی حاجییانه‪.‬‬ ‫"ابن الفقیه" وتویه‌تی قوبادی کوڕی فه‌یروز سه‌یری واڵته‌که‌ی کرد له نێوان مه‌دائین و به‌ڵخ دا تا پاژنه‌ی‬ ‫هه‌مه‌دان شوێنێکی نه‌دۆزیه‌وه پاکتر بێ‪ ،‬ئاوه‌که‌ی شیرین‌تر بێ و هه‌واکه‌ی خۆشتر بێ‪ ،‬له قرمیسین‪ .‬قرمیسینی‬ ‫دروستکرد بینایهکیشی بۆ خۆی دروست کرد به پشتبه‌ستن به هه‌زار مێو‪ .‬قه‌سری شیرین و ئه‌و تاقه‌ی لێیە کە‬ ‫نیگاری شه‌بدێز ئه‌سپی په‌روێز و شیرینی که‌نیزه‌کی لە سەرە‪...‬‬ ‫له قرمیسین ئه‌و دوکانه‌ی لێیه که شاکانی زه‌وی له سه‌ری کۆبونه‌ته‌وه له‌وانه فه‌غفور شای چین و‪ ،‬خاقانی شای‬ ‫تورک و‪ ،‬داهیری شای هیند و‪ ،‬قه‌یسه‌ری شای رۆم له الی کیسرا په‌روێز‪ .‬دوکانێکه چوارگۆشه‌ی سه‌د گه‌زه‬ ‫وه‌کو ئه‌و به‌ردی نهقاریکراو به ئاسن بزمارکوت کراوه له نێوان به‌رده‌کان دا ده‌ر ناکه‌وێ ئه‌وه‌ی بیبینێ گومان‬ ‫ناکا یه‌کپارچه نه‌بێ‪.‬‬ ‫له زمانی شێرهوهیهوه باسی دینهوهرییهک ئه‌کا نازناوی که‌دو بوه‪ ،‬باشترین حافز بوه‪.‬‬ ‫شبداز ‪:000/3‬‬ ‫مه‌نزڵێ بوه له نێوان حهلهوان و قرمیسین دا له بناری شاخی بێستون دا به ناوی ئه‌سپه‌که‌ی کیسراوه ناو‬ ‫نراوه‪.‬‬ ‫مسعر بن المهلهل وتویه‌تی نیگاری شه‌بدێز له دوری فرسه‌خێکی شاری قرمیسین دایه‪ .‬پیاوێک به سه‌ر‬ ‫ئه‌سپێکه‌وه‌یه له به‌رد‪ ،‬مه‌تاڵێکی پێیه کون ناکرێ وه‌کو له ئاسن بێ‪ ،‬زه‌رده‌که‌ی و بزماره پیا داکوتراوه‌کانی که‬ ‫سه‌یری ئه‌که‌ی وائه‌زانی ئەجوڵێ‪.‬‬ ‫ئه‌م نیگاره هی په‌روێزه به سواری ئه‌سپه‌که‌یه‌وه‪ ،‬نیگارێکی تر له سه‌ر ئه‌رز نیه له شەبدێز بچێ‪.‬‬ ‫له‌و تاقه‌دا که ئه‌م نیگاره‌ی تێدایه چه‌ند نیگارێکی تری پیاو و ژن و پیاده و سوارە هەن‪ ،‬له به‌ر ده‌ستی دا‬ ‫پیاوێکی لێیه کاڵوێکی له سه‌ردایه‪ ،‬پشتێنی له پشت دایه‪ ،‬بێڵێکی به ده‌سته‌وه‌یه وه‌کو ئه‌رز هه‌ڵبکه‌نێ ئاو له ژێر‬ ‫هه‌ردو پێیه‌وه ده‌رئه‌چێ‪.‬‬ ‫ئه‌حمه‌د بن محه‌مه‌د هه‌مه‌دانی وتویەتی له سه‌یره‌کانی قرمیسین که یه‌کێکه له سه‌یره‌کانی دنیا نیگاری شهبدێزه‪،‬‬ ‫له گوندێک دایه پێی ئه‌ڵێن خاتان‪ ،‬نیگارکێشهکهشی قهنتوسی کوڕی سینیماره و‪ ،‬سینیمار ئه‌و کەسهیه له کوفه‬ ‫خهوهرنهقی دروستکردوه‪ .‬هۆی نیگاره‌که‌ی له‌م دێیه‌دا ئه‌وه بو زیره‌کترین چوارپێ و‪ ،‬گه‌وره‌ترین ئافهرێنراو و‪،‬‬ ‫‪11‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫و دهرکهوتوترین ره‌وشت و‪ ،‬بهرگهگرترین راکردنی درێژ‪ ،‬کە شای هیند به دیاری دابوی به شا په‌روێز‪ ،‬تا‬ ‫زین و جڵه‌وی پێوهبوایه‪ ،‬نەی ئەپڕمان و نەی ئەگرمان و میز و ته‌رسی نه‌ئه‌کرد‪ .‬خڕی سمه‌که‌ی شه‌ش بست‬ ‫بو‪ .‬وا رێکه‌وت شه‌بدێز کەوتە نکاندن و نکانەکهی زیادی کرد‪ .‬په‌روێز به‌مه‌ی زانی وتی هه‌ر که‌س هه‌واڵی‬ ‫تۆپینیم بۆ بێنێ ئه‌یکوژم‪ .‬که شه‌بدێز مرد‪ ،‬مه‌یته‌ره‌که‌ی ترسا خاوه‌نه‌که‌ی پرسیاری لێ بکا ناچار بێ پێی بڵێ‬ ‫تۆپیوه‪ ،‬ئەویش بیکوژێ‪ .‬پەنای برد بۆ بهلبند (مەبەستی باربودە) گۆرانیبێژه‌که‌ی پەروێز‪ ،‬که له سه‌رده‌می پێش‬ ‫خۆی و دوای ئه‌ویش‪ ،‬که‌س له‌و له ژه‌نینی عود و گۆرانی دا له‌و وریارتر نه‌بوه‪ .‬ئه‌یان وت په‌روێز سێ‬ ‫تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه پێش ئه‌و که‌سی که نه‌یبوه‪ :‬ئه‌سپه‌که‌ی شه‌بدێز‪ ،‬دۆسته‌که‌ی شیرین‪ ،‬گۆرانیبێژه‌که‌ی بهلبند‬ ‫وتی بزانه شه‌بدێز تۆپیوه و زانیومه شا چ گه‌فێکی کردوه له‌و که‌سه‌ی هه‌واڵی تۆپینی بداتێ‪ ،‬فێڵێکم بۆ‬ ‫بدۆزه‌ره‌وه‪ ،‬ئه‌وه و ئه‌وه‌ت ئه‌ده‌مێ‪ ،‬به‌ڵێنی دایه فێڵێکی بۆ بدۆزێته‌وه‪ .‬که هاته الی شا گۆرانیه‌کی بۆ وت‪،‬‬ ‫چیرۆکه‌که‌ی تێدا گێڕایەوە‪ ،‬تا شا پێی زانی‪ ،‬وتی ها شه‌بدێز مردوه؟ وتی شا وا ئهفەرموێ‪ ،‬وتی باشت کرد‬ ‫خۆت و ئه‌وانی ترت رزگار کرد‪ .‬داخێکی زۆری بۆ خوارد‪ .‬فه‌رمانی دا به قهنتوسی کوڕی سینیمار نیگاره‌که‌ی‬ ‫بکێشێ ئه‌ویش به جوانترین شێوه نیگاری کرد په‌یکه‌رێکی کرد جیاوازی ناکه‌ی ئەڵێی گیان کراوە به به‌ر‬ ‫له‌شی دا‪.‬‬ ‫شا هات و دی‪ ،‬که سه‌یری کرد ده‌ستی کرده گریان‪ ،‬وتی له کاریگه‌ری ئه‌م په‌یکه‌ره له سه‌ر ئێمه و باسی‬ ‫فه‌سادی حاڵمان و ئه‌گه‌ر به رواڵه‌ت شتێ له کاروباری دنیا نیشانه بێ بۆ کاروباری ئاخیره‌ت به‌ڵگه‌یه‌که بۆ‬ ‫سەلماندنی مردنی له‌شمان و داوه‌شینی جه‌سته‌مان و سڕینه‌وه‌ی روخسارمان و ونبونی شوێنه‌وارمان‪......‬‬ ‫قصر شیرین ‪:63/1‬‬ ‫‪ ...‬شیرین ناوی دۆستەکەی کیسرا پەروێز بوە‪ .‬جوانترین خەڵقی خوا بوە‪ .‬فارس ئەڵێن‪ :‬کیسرا پەروێز سێ‬ ‫شتی هەبوە هیچ شایەک نە پێش ئەو و نە پاش ئەو نەیان بوە‪ :‬ئەسپەکەی شەبدێز‪ ،‬کەنیزەکەی شیرین‪،‬‬ ‫گۆرانبێژ و عودژەنەکەی بلبهند‪.‬‬ ‫قەسری شیرین‪ ،‬شوێنێکە نزیکە لە قرمیسین لە نێوان هەمەدان و حەلەوان دا‪ ،‬لە سەر رێی بەغداد بۆ هەمەدان‪،‬‬ ‫بینای بڵندی گەورەی تێدایە‪ ،‬چاو ماندو ئەبێ لە تەماشای و بیر تەنگ ئەبێ لە روانینی‪ .‬هەیوانێکی زۆری‬ ‫بەست راون‪ ،‬خەڵوەتگە‪ ،‬گەنجینە‪ ،‬کۆشک و سەرا‪ ،‬سەیرانگا‪ ،‬هۆڵ و مەیدان و راوگە و ژور بەڵگەی هێز و‬ ‫توانایە‪.‬‬ ‫محەمەد بن ئەحمەد ئەل هەمەدانی وتی هۆی بیناکردنی قەسری شیرین‪ ،‬کە یەکێکە لە عەجایبەکانی دنیا‪ ،‬ئەوەیە‪،‬‬ ‫پەروێز شا‪ ،‬نشینگەکەی لە قرمیسین بوە فەرمانی داوە باخێکی بۆ دروست بکەن دو فرسەخ بە دو فرسەخ بێ‬ ‫لە هەمو نێچیرێکی تێدا بێ تا هەمویان زاووزێ بکەن‪ .‬هەزار پیاوی بۆ ئەوە راسپارد هەمو رۆژێ یەکی پێنج‬ ‫نان و دو رەتڵ گۆشت و شوشەیەک شەرابی بۆ بڕی بونەوە‪ .‬کارەکە و کۆکردنەوەی نێچیرەکان حەوت ساڵی‬ ‫خایاند تا تەواویان کرد‪ .‬کە تەواوی ان کرد چونە الی بلهبندی گۆرانیبێژ شا ئاگادار بکا لەوەی ئەو فەرمانی پێ‬ ‫کرد بون ئەوان تەواویان کردوە‪ .‬گۆرانیەکی دانا ناوی نا باخی نێچیروان شا پێی خۆش بو‪ .‬فەرمانی دا پارە‬ ‫بە پیشەکارەکان بدەن‪.‬‬ ‫کە مەست بو لە شیرینی پرسی‪ ،‬داوایەکی لێ بکا‪ .‬وتی ئەمەوێ لەم باخەدا دو جۆگەم لە بەرد بۆ بتاشی‬ ‫شەرابیان پێ دا بڕوا و‪ ،‬لە بەینی دو جۆگەکەدا کۆشکێکم بۆ بکەی لە واڵتەکەت دا وێنەی نەبێ‪ .‬رازی بو‪.‬‬ ‫بەاڵم لە بەر مەستی ئاگای لە خۆی نەبو‪ ،‬لە بیری چوەوە‪ .‬شیرین خۆی نەیوێرا بیری بخاتەوە داوای لە بلهبند‬ ‫کرد بە گۆرانی بیری بخاتەوە بەرامبەر بەوە بەڵێنی دایە هەرچی زەویوزارێکی هەیە لە ئەسفەهان بەوی‬ ‫ببەخشێ‪ .‬گۆرانیەکەی دانا بەڵێنەکەی شا بە شیرینی داب‌و بە بیر هێنایەوە‪ .‬شا وتی ئەوەی لە بیرم چوبو‬ ‫‪11‬‬


‫بەشی یەکەم‪ :‬گەڕانەوە بۆ دواوە‬

‫بیرت خستمەوە‪ .‬فەرمانی دا دو جۆگاکە دروست بکەن‪ ،‬کۆشکەکەش لە بەینیان دا‪ ،‬بە جوانترین شێوە‬ ‫دروستیان کرد‪...‬‬ ‫مایدشت ‪:020/1‬‬ ‫قه‌اڵیه‌ک و شارێکه له "نواحی" خانه‌قین له عیراق‪.‬‬ ‫دینه‌وه‌ر ‪:392/0‬‬ ‫شارێکه له "ئەعمالی جەبەل" نزیک قرمیسین‪.‬‬ ‫له نێوان دینه‌وه‌ر و هه‌مه‌دان دا بیست و شتێ فرسه‌خه‪.‬‬ ‫له دینهورهوه بۆ شاره‌زور چوار مه‌رحه‌له‌یه‪.‬‬ ‫دینه‌وه‌ر به قه‌د سێیه‌کی هه‌مه‌دانه‪ ،‬به‌روبوم و کشتوکاڵ و ئاوی زۆره‪ .‬خه‌ڵکه‌که‌ی له هی هه‌مه‌دان بدهترن‪.‬‬ ‫ژماره‌یه‌کی زۆر ئه‌هلی ئه‌ده‌ب و حه‌دیسی تێدا هه‌ڵکه‌وتوه‪.‬‬ ‫سرماج ‪:10/3‬‬ ‫قهاڵیهکی سه‌خته له نێوان هه‌مه‌دان و خوزستان دا له "جبال" هی به‌دری کوڕی حهسهنهوهی خاوه‌نی سابور‬ ‫خواسته‪ ،‬له سه‌ختترین و قایمترینیانه‪.‬‬ ‫سی سه‌ر ‪:026/3‬‬ ‫شارێکە هاوسنوری هه‌مه‌دانه‪ .‬ناو نراوه سی سه‌ر‪ ،‬له به‌ر ئه‌وه‌ی له نزماییهک دایه له نێوان سه‌ری سی ئاکام‬ ‫دا‪ ،‬له نێوان هه‌مه‌دان و ئازه‌ربایجان دایه‪ ،‬قهاڵکهی و شاره‌که‌ی له سه‌رده‌می ئه‌مینی کوڕی ره‌شیدا دروست‬ ‫کراوه‪ .‬ئه‌وه‌نده کانی و سه‌رچاوه‌ی لێیه ناژمێردرێن پێی ئه‌وترا سهدخانیه‪.‬‬ ‫تا ئێستاش سی سه‌ر و ده‌روبه‌ری لهوڕهگای رانی کورده‌کان و هی تره‪.‬‬ ‫‪.....‬‬ ‫خانقین ‪:000/0‬‬ ‫شارێکه له سه‌واد‪ ،‬که‌وتۆته سه‌ر رێگه‌ی به‌غداد – هه‌مه‌دان‪ .‬له گه‌ڵ قه‌سری شیرین ‪ 1‬فرسه‌خه و له گه‌ڵ‬ ‫حهلهوان ‪ 1‬فرسه‌خه‪.‬‬ ‫کانی گه‌وره‌ی نه‌وتی تێدایه‪ .‬داهاتی زۆره‪.‬‬ ‫پردێکی گه‌وره له سه‌ر دۆڵهکهیهتی ‪ 01‬تاقه و هه‌ر تاقێکی ‪ 02‬گه‌زه‪ ،‬جاده‌ی خوراسان – به‌غدادی له سه‌ره‪.‬‬ ‫بهستون ‪:126/0‬‬ ‫گوندێکه له نێوان هه‌مه‌دان و حهلهوان دا ‪ 1‬مەرحەله له هه‌مه‌دان و ‪ 3‬فرسه‌خ له قرمیسین دوره‪.‬‬ ‫شاخی بێستون ئه‌وه‌نده به‌رزه که‌س ناگاته لوتکه‌که‌ی‪ .‬روه‌که‌ی له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه وه‌کو هه‌ڵکه‌نرابێ‬ ‫لوسه‪.‬‬ ‫رێگای حاجییان به بناره‌که‌ی دا ئه‌ڕوا‪.‬‬ ‫نه‌خشی په‌روێز و شیرین و ‪ ...‬تێدایه‪....‬‬ ‫حلوان ‪:093/0‬‬ ‫له دوای سنوری سه‌وادی عیراق دایه‪ ،‬دوای ئه‌وه "جبال" ه‪.‬‬ ‫له دوای شکانی جه‌له‌وال ئیسالم به "سوڵح" گرتویه‌تی‪.‬‬ ‫له دوای کوفه و به‌سره و به‌غداد و واسیت و سامه‌ڕا گه‌وره‌ترین شاری نزیکی عیراقه له شاخه‌وه‪.‬‬ ‫به‌فری لێ ئه‌بارێ‪ .‬ئاوه‌که‌ی گۆگردیه‪.‬‬ ‫هه‌نارێکی هه‌یه له دنیادا وێنه‌ی نیه و هه‌نجیرێکی زۆر باشی هه‌یه له به‌ر خۆشی پێی ئه‌ڵێن شاههنجیر‪.‬‬ ‫‪10‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫چه‌ند گەڕاوی لێیه بۆ ته‌داوی که‌ڵکی لێ وه‌رئه‌گرن‪.‬‬ ‫جوزکان ‪:70/0‬‬ ‫شاخێکه له حهلهوان‪ ،‬کوردی لێ نیشته‌جێیه‪.‬‬

‫کورد له ده‌ڤه‌ری "خوزستان"‬ ‫لوڕ ‪:031/1‬‬ ‫کوره‌یه‌کی فراوانه له نێوان ئه‌سفه‌هان و خوزستان دا‪ .‬له "عەمەل" ی خوزستان دائه‌نرا به‌اڵم خرایه سه‌ر‬ ‫"جیبال" چونکه له‌وێوه نزیک بو‪.‬‬ ‫اللر ‪:099/1‬‬ ‫کۆمەڵێکە لە کوردەکان‪" :‬وهو جیل من االکراد" له چیاکانی نێوان ئه‌سبه‌هان و خوزستان دایە‪ .‬ئه‌و ناوچانه‬ ‫به‌وه ئه‌ناسرێن ئه‌وترێ واڵتی لوڕ‪ ،‬وه پێی ئه‌وترێ لوڕستان و پێیشی ئه‌وترێ لوڕ‪.‬‬

‫ئەنجامگیری‬ ‫زانیاریەکانی یاقوتی حەمەوی دەربارەی کۆمەڵگای کورد لە کۆتایی سەدەی یانزەهەم و سەرەتای سەدەی‬ ‫دوانزەهەمی زاین دا بە زانیاری دەستی یەکەم دائە نرێن و‪ ،‬ئەشێ ئاگاداریەکانی کە لە معجم البلدان دا تۆماری‬ ‫کردون بە سەرچاوەیەکی گرنگ دابنرێن بۆ لێکۆڵینەوەی هەلومەرجی کۆمەاڵیەتی‪ ،‬ئابوری‪ ،‬فەرهەنگی ئەو‬ ‫سەردەمەی کورد و هەڵهێنجانی هەندێ ئەنجامگیری‪:‬‬ ‫یەکەم‪ :‬دەربارەی ناوەکانی کورد و کوردستان‬ ‫‪ .0 .0‬ناوی کورد‬ ‫ناوی کورد لە چاخی ئەمەوی و لە چاخی عەباسی دا وەکو کۆمەڵێ خەڵک‪ ،‬کۆمەڵێ تیرە‪ ،‬لە روی‬ ‫رەگەز و زمان و نەریتەوە‪ ،‬جیاواز لە عەرەب و فارس و تورک زۆر جار ناوی لە ناو روداوەکان دا‬ ‫هاتوە‪ ،‬تەنانەت سیاسیەکی گەورەی وەکو نیزامولمولک‪ ،‬کە سەد ساڵ زیاتر پێش لە دایکبونی‬ ‫یاقوت ژیاوە‪ ،‬له سه‌رده‌می خۆی دا باسی میره‌کانی کوردی له ریزی میری گه‌له ناوداره‌کانی‬ ‫ناوچه‌که‌دا ژماردوە‪ ،‬له "سیاسه‌تنامه" که‌ی دا (که ساڵی ‪ 131‬ک نوسراوه) له باسی دانانی‬ ‫بارمته‌دا ئه‌ڵێ‪" :‬ئه‌میرانی عه‌رەب و کوردان و ده‌یله‌مان و رۆمیان‪ ....‬ل‪."033‬‬ ‫هەروەها یاقوت چه‌ندین جار ناوی کوردی له گەڵ ناوی شار و گوند و قه‌اڵ و له‌وه‌ڕگا و‬ ‫ئاواییه‌کانی ناوچه‌که دا باس کردوە بەاڵم ئەویش هەرجارەی بە پێی جیاوازی ناوچەکان و‬ ‫عەشیرەتەکان‪ ،‬ناوی بردون‪ ،‬لەوانە‪:‬‬ ‫االکراد البوختیة ‪ :11/0 .60/0‬کوردانی بوختی‪.‬‬ ‫االکراد البشنویة ‪ :337/0‬کوردانی بشنویە‪.‬‬ ‫کوردانی بالشجان و سبالن و ئاوی رودان ‪.027/0‬‬ ‫من طوائف االکراد ‪ :031/0‬لە تائیفەکانی کورد‪.‬‬ ‫جیل من االکراد ‪ :099/1‬کۆمەڵێک لە کوردان‪.‬‬

‫‪11‬‬


‫بەشی یەکەم‪ :‬گەڕانەوە بۆ دواوە‬

‫بەاڵم هێشتا ناوێکی تایبەتی و دیاریکراو نەبوە بۆ "تەعریف" ی کورد‪ ،‬بە یەکێ لە زاراوەکانی‬ ‫قەوم‪ ،‬امة‪ ،‬ملة‪.‬‬ ‫‪ .0 .0‬ناوی کوردستان‬ ‫لە چەندین جێگای "معجم" ەکەی دا ناوی شوێن وەکو نیشتمانی میللەتانی جیاواز ئەبا لەوانە‪:‬‬ ‫دیلمستان‪ ،‬سجستان‪ ،‬سیستان‪ ،‬لورستان‪ ..،‬کەچی ناوی کوردستان نابا‪ ،‬بەڵکو کە باسی شوێنی‬ ‫ژیان و نیشتەنی کورد ئەکا بە ناوی جیاواز باسی ئەکا‪ ،‬لەوانە‪:‬‬ ‫منزل االکراد ومحلتهم‪ ....‬من احیا‌ء االکراد (‪)129/3‬‬ ‫هەروەها بە زۆزان و هەکاریە و بوختیە ‪ ...‬ناوی ئەبا‪ ،‬بەم پێیە ئەبێ ناوی کوردستان‪ ،‬بۆ شوێنی‬ ‫ژیانی کورد‪ ،‬لەو سەردەمەدا هێشتا وەکو زاراوەیەکی جوگرافی‪ ،‬چ هی مرۆیی– بەشەری‪ ،‬چ هی‬ ‫سروشتی– تەبیعی و‪ ،‬چ هی سیاسی یان کارگێڕی‪ ،‬نەچەسپی بێ و نە بوبێ بە باو‪.‬‬ ‫دوەم‪ :‬هەبونی کەمینەی دینیی جیاواز‬ ‫یاقوت هه‌ندێ زانیاری له سه‌ر هه‌ندێ دین و مه‌زه‌ب بە دەستەوە ئه‌دا که ئه‌وده‌م له کوردستان هه‌بون‪،‬‬ ‫له‌وانه‪:‬‬ ‫‪ .0 .0‬زەردەشتی‬ ‫ناوی شوێنێکی بردوه نوسیوێتی‪:‬‬ ‫بیت النار ‪:100/0‬‬ ‫گوندێکی گه‌وره‌ی هه‌ولێره ‪ 3‬میل دوره لێی‪.‬‬ ‫هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه یاقوت شیعرێکی نوسیوه‌ته‌وه هه‌ولێر تۆمه‌تبار ئه‌کا به "دارالفسق" چونکه "بیت‬ ‫النار" بۆته دهلیزی هه‌ولێر‪.‬‬ ‫"بیت النار" هاوتای عه‌ره‌بی وشه‌ی "ئاته‌شگا" ی فارسی و کوردیه که په‌رستگای زه‌رده‌شتیه‌کان‬ ‫بوه‪ .‬ئێستا له ده‌ڤه‌ری هه‌ولێر نه شوێنێ به‌م ناوه‌وه ماوه و نه شوێنه‌واری دیار و ناسراوه‪.‬‬ ‫‪ .0 .0‬ئیزەدی‬ ‫ناوی شوێنێکی تری بردوه نوسیوێتی‪:‬‬ ‫داسن ‪:031/0‬‬ ‫شاخێکی گه‌وره‌یه له باکوری موسڵ له الی رۆژهه‌اڵتی دیجله خه‌ڵکێکی زۆری لێیه "من طوائف‬ ‫االکراد" که پێیان ئه‌وترێ‪ :‬داسنی‪.‬‬ ‫ئێستاش هه‌مان چیا و ناوچه به هه‌مان ناو ماوه پێڕه‌وانی ئۆلی ئیزه‌دی لێیه‪ .‬هه‌ندێ جار به‬ ‫ئیزهدیهکانیان وتوه داسنی‪.‬‬ ‫‪ .3 .0‬مەسیحی‬ ‫ناوی هه‌ندێ شوێنی بردوه که دێری مه‌سیحیه‌کانی لێ بوه‪ .‬نوسیوێتی‪:‬‬ ‫دیر الجودي ‪:333/0‬‬

‫‪11‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫جودی ئه‌و شاخه‌یه که‌شتیه‌که‌ی نوحی له سه‌ر گیرساوه‌ته‌وه‪ .‬دێره‌که له سه‌ر لوتکه‌ی جودی‬ ‫دروست کراوه‪ .‬ئه‌ڵێن له سه‌رده‌می نوح دا دروست کراوه‪.‬‬ ‫دیر الجب ‪:339/0‬‬ ‫دێرێکه له نێوان هه‌ولێر و موسڵ دا به‌ناوبانگه ئه‌وانه‌ی فێ یانه روی تێ ئه‌که‌ن زۆریان چاک‬ ‫ئه‌بنه‌وه‪.‬‬ ‫دیر الکلب و دیر الکوم ‪:363/0‬‬ ‫لە نزیک باعەزرایە لە موسڵ‪ .‬ئه‌وانه‌ی سه‌گ ئه‌یان گه‌زێ و هار ئه‌بن روی تێ ئه‌که‌ن ئه‌گه‌ر زو‬ ‫بچن چاک ئه‌بنه‌وه‪.‬‬ ‫دیر الزعفران ‪:311/0‬‬ ‫لە نزیک جزیرەی ئین عومەر دایە لە ژێر قەاڵی ئەردمشت‪ .‬زەعفەرانی لێ ئەچێنرێ‪.‬‬ ‫دیر الغادر ‪:361/0‬‬ ‫لە نزیکی حەلەوانە لە سەر چیایەکە‪.‬‬ ‫ره‌نگه هه‌مان ئەم دێرانە و له هه‌مان ناوچه‌دا نه‌مابن‪ ،‬به‌اڵم ئێستاش مه‌سیحی له کوردستان ماون‪.‬‬ ‫‪ .1 .0‬شیعەی زەیدی‬ ‫ناوی شوێنێکی تری بردوه له شاره‌زور نوسیوێتی‪:‬‬ ‫شهرزور ‪ ... :016/3‬له شاره‌زور شارێکی تری لێیه ‪ ...‬به شیز ناسراوه خه‌ڵکه‌که‌ی شیعه‌ی‬ ‫صالحی زه‌یدی ه له سه‌ر ده‌ستی زه‌یدی کوڕی عه‌لی دا موسوڵمان بون‪ ...‬ساڵی ‪ 310‬خه‌ڵکی نیم‬ ‫ئەز رای‪ ،‬به رواڵه‌ت به بیانوی شه‌ریعه‌ته‌وه به‌اڵم له سۆنگه‌ی ده‌مارگیری دینیه‌وه‪ ،‬چونه سه‌ریان‪،‬‬ ‫کوشتیانن و تااڵنیان کردن و ئاگریان تێ به‌ردان‪.‬‬ ‫ئێستا شیعه‌ی زه‌یدی له‌و ناوچه‌یه‌دا نه‌ماوه‪ ،‬به‌اڵم له‌و ناوچه‌یه‌دا کاکه‌یی لێیه‪ ،‬که نه شیعه‌ی زه‌یدیه‬ ‫و نه سوننه‌یه به‌ڵکو ئاینێکی جیاوازه‪.‬‬ ‫سێیەم‪ :‬دەربارەی پێکهاتەی کۆمەاڵیەتیی کورد‬ ‫به پێی زانیاریه‌کانی ناو معجم ئه‌شێ کوردانی سه‌رده‌می یاقوت به‌مجۆره پۆلێن بکرێن‪:‬‬ ‫‪ .0 .3‬ده‌وارنشین‪،‬‬ ‫ئه‌وانه بون کە کۆچه‌ر بون‪ .‬ئاژه‌ڵدارییان کردوە‪ .‬به دوای له‌وه‌ڕدا گه‌رمیان و کوێستانیان کردوە‪.‬‬ ‫گۆشت و سپیایی و خورییان به‌رهه‌م هێناوە له به‌رامبه‌ردا پێویستیه‌کانی ژیانیان له شاره‌کان‬ ‫کڕیوە‪.‬‬ ‫پێ ئەچێ لەو سەردەمەدا زۆری کورد دەوارنشین بوبن‪ ،‬بۆ نمونە لە دەڤەری فارس باسی پەنجا‬ ‫هەزار خێزان و لە دەڤەری شارەزور باسی چل هەزار خێزان ئەکا‪ ،‬ئەمە سەرەڕای ناوچەکانی تر‪.‬‬ ‫خێڵی کوردی‪ ،‬رێکخراوەیەکی کۆمەاڵیەتی‪ ،‬ئابوری‪ ،‬جەنگی بوە‪.‬‬ ‫سەرۆکی گشتی هەبوە‪ ،‬لە خوار ئەویشەوە سەرۆکی تیرە و هۆز و بەرەباب هەبوە‪.‬‬ ‫سەرزەمینێکی دیاریکراوی هەبوە‪ ،‬کە جوڵەی هاوینە و زستانەی بە دوای لەوەڕ و هەواردا لە‬ ‫گەرمیان و کوێستان کردوە‪.‬‬ ‫‪11‬‬


‫بەشی یەکەم‪ :‬گەڕانەوە بۆ دواوە‬

‫ئابوری تایبەتی خۆی هەبوە کە لە سەر بناغەی پەروەردەکردنی ئاژەڵ و کۆکردنەوەی بەرهەمەکەی‬ ‫دامەزراوە‪ .‬ئاڵوگۆڕی بازرگانی دیاریکراو بوە‪ .‬بەرامبەر بە فرۆشتنی بەروبومی ئاژەڵداری کڕینی‬ ‫پێویستیە بنەڕەتیەکانی ژیان وەکو جلوبەرگ و ئاسنجاو‪.‬‬ ‫هێزی مرۆیی خۆی هەبوە بۆ پاراستنی سەروسامانی خۆی لە دەستدرێژی خێڵەکانی دراوسێی و‬ ‫هێزەکانی حکومەتی ناوەندی یا خۆجێیی و‪ ،‬بۆ پەالماردانی لەوەڕگا و خێڵەکانی دراوسێی‪.‬‬ ‫پێویستی بە شار و ئاوەدانی جێگیر نەبوە‪ ،‬بەڵکو بە رێگری داناوە لە سەرڕێی کۆچوڕەوی دا‪.‬‬ ‫خێڵی کوردی قازانجی لە دامەزراندنی دەوڵەتی ناوەندی بەهێزدا نەبوە‪.‬‬ ‫هه‌ندێ لێکۆڵه‌ری مێژویی هه‌مو ئه‌و کۆچه‌رانه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا به کورد ناوبراون‪ ،‬به کورد نازانن‪،‬‬ ‫به‌ڵکو ناوبردنیان به کورد ئه‌گێرنه‌وه بۆ هۆکاری تر‪ .‬بۆ نمونه‪ :‬برتولد اشپولر (ترجمه جواد‬ ‫فالطوری)‪ :‬تاریخ ایران در قرون نخستین اسالمی‪ ،‬جلد اول‪ ،‬ص ‪ .137-133‬نوسیوێتی‪" :‬له به‌ر‬ ‫ئه‌وه‌ی چادرنشین بون و زمانه‌که‌یان له گه‌ڵ دانیشتوانی ده‌وروبه‌ریان جیاواز بوه به کوردیان‬ ‫ژماردون‪".‬‬ ‫‪ .0 .3‬قهاڵنشین‪،‬‬ ‫ئه‌وانه بون کە جه‌نگاوه‌ر بون‪ .‬کارمه‌ندی ده‌زگای حوکمڕانی ئاسایشی ناوچه‌که بون بۆ پاراستنی‬ ‫له باندەکانی جه‌رده و رێگر و له هێرشی دوژمن‪ .‬هەروەها بۆ پاراستنی دەسەاڵتی فەرمانڕەوای‬ ‫واڵت و کۆکردنەوەی باج و سەرانەی جیاواز‪ ،‬موچه‌یان له حاکم وه‌رگرتوە یان خۆیان به زۆر له‬ ‫خه‌ڵکیان کۆ کردۆته‌وه‪.‬‬ ‫‪ .3 .3‬گوندنشین‪،‬‬ ‫ئه‌وانه بون کە له دێهات دا نیشته‌جێ بون‪ .‬کشتوکاڵ و ئاژه‌ڵدارییان کردوە‪ .‬خۆراکی خۆیان و‬ ‫دانیشتوانی واڵتیان به‌رهه‌م هێناوە‪.‬‬ ‫گوندی کوردی ب ە زۆری لە نزیک سەرچاوەی ئاو‪ ،‬بە تایبەتی کانی و کارێز‪ ،‬ئاوا کراوەتەوە‪.‬‬ ‫زۆرتر بەرهەمی کشتوکاڵی هەبوە‪ ،‬کەمتر بەرهەمی ئاژەڵداری‪.‬‬ ‫گوند‪ ،‬یەکەیەکی کۆمەاڵیەتی‪ ،‬کارگێڕی‪ ،‬ئابوری‪ ،‬تا رادەیەکی زۆر سەربەخۆ‪ ،‬بچوک و دابڕاو بوە‬ ‫لە دەوروبەری‪ .‬بۆ رێکخستنی کاروباری ژیان و په‌یوه‌ندی لە گەڵ دەرەوە کوێخایان لە خۆیان‬ ‫هەبوە‪ .‬ئابوری گوند داخراو بوە‪ ،‬تا رادەیەکی زۆر "ئیکتیفای زاتی" هەبوە‪ .‬لە ناوخۆی دا‬ ‫ژن‌وژنخوازی کردوە‪ .‬کەمتر پێویستی بە تێکەاڵوی هەبوە لە گەڵ دراوسێکانی‪ .‬سەودای بازرگانی‬ ‫کەم بوە‪ ،‬بەروبومی کشتوکاڵی فرۆشتوە لە بەرامبەرد ا پێویستیە بنەڕەتیەکانی ژیان بە تایبەتی‬ ‫ئاسنجاو و جلوبەرگی کڕیوە‪.‬‬ ‫گوند پێی خۆش نەبوە هیچ الیەنێکی دەرەکی دەس وەر بداتە کاروباری ناوخۆیەوە‪ ،‬لە الیەکی‬ ‫ترەوە پێویستی بە دۆخی هێمن و ئارامی هەبوە‪ ،‬خۆیشی هێزی مرۆیی کەم بوە‪ ،‬نەیتوانیوە خۆی‬ ‫بپارێزی‪ .‬زۆر جار بون بە ژێر دەستوپێی لەشکری هاتو‪ ،‬خێڵە رەوەندەکانەوە‪،‬‬ ‫توانای پێشکەوتن لە گوندا کەم بوە‪.‬‬

‫‪11‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫‪ .3.1‬شارنشین‪،‬‬ ‫ئه‌وانه بون کە پیشه‌ی جۆراوجۆریان هه‌بوه‪ .‬له بازاڕه‌کانی شاره‌کانیان دا خۆراکیان له دێهاتیه‌کان‬ ‫کڕیوە و به‌رهه‌مه‌کانی خۆیانیان پێ فرۆشتونەتهوه‪.‬‬

‫چه‌ند تێبینیه‌ک سه‌رنج رائه‌کێشن‪:‬‬ ‫یه‌که‌م‪،‬‬

‫ژماره‌ی شار و گونده‌کانی کوردستان له چاو ئه‌و پانتاییه‌دا که باسی کوردی تێدا ئه‌کرێ که‌م بوه‪.‬‬ ‫یاقوت له سه‌فه‌ره‌کانی دا چه‌ند جارێ به ناو کوردستان دا تێپه‌ڕیوه به‌اڵم زۆر به ده‌گمه‌ن باسی‬ ‫ئاواییه‌کانی ئه‌کا له کاتێک دا به وردی ناوی زۆر له گوند و ئاواییه‌کانی شوێنه‌کانی تر باس ئه‌کا‪.‬‬

‫دوه‌م‪،‬‬

‫خێڵ و قەاڵ و گوند و شارە کورد نشینەکان هەموی پێکەوە یان زۆری پێکەوە لە یەکەیەکی کارگێڕی‬ ‫یەکگرتودا نەبون و سەر بە یەک حاکم نەبون‪ ،‬بەڵکو پەرت و باڵ‌و بوە و هەر خێڵە و هەر بەشەی‬ ‫سەر بە حاکمێ بوە‪.‬‬

‫سێیەم‪،‬‬

‫باسی هه‌ندێ شاری کوردنشین ئه‌کا که ئێستا نه‌ماون و‪ ،‬باسی هه‌ندێ شاری تر ئه‌کا که وه‌کو ئه‌و‬ ‫ئه‌ڵێ ئه‌رمه‌نی نشین بون‪ ،‬یاخود هیچ ئاماژه‌یه‌ک بۆ هه‌بونی کورد ناکا له ناو ئه‌و شارانه‌دا‪ ،‬که‌چی‬ ‫ئێستا کوردنشینن‪.‬‬ ‫بۆ نمونه ئێستا شارێ نه‌ماوه به ناوی شاره‌زوره‌وه‪ ،‬که‌چی شاره‌کانی ئامه‌د و میافارقین و ئه‌رجیش‪،‬‬ ‫ئه‌رزنجان‪ ،‬که ئه‌و به کورد ناوی نه‌بردون ئێستا که‌وتونه‌ته ناو جه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه‪.‬‬

‫چوارەم‪ ،‬ئه‌و شوێنانه‌ی یاقوت باسیان ئه‌کا ئێستا هه‌ر به‌شه‌یان که‌وتونه‌ته ناو یه‌کێ له ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌وه‪،‬‬ ‫گۆڕانی دیمۆگرافیی بنه‌ڕه‌تییان به سه‌ردا هاتوه‪ .‬ئه‌گه‌ر ئه‌و زه‌مانه هه‌ندێکیان مه‌ڵبه‌ندی ژیانی‬ ‫کورد بوبن ئێستا کوردیان تێدا نه‌ماوه‪ ،‬یان ئه‌گه‌ر تێکه‌اڵو بوبن له کورد و ره‌گه‌زی تر ئێستا‬ ‫بونه‌ته کوردی و ره‌گه‌زی تری تێدا نه‌ماوه‪.‬‬ ‫شار بۆ ئەوەی ئاوا بکرێتەوە و گەورە ببێ‪ ،‬ئەبێ "مەاڵمەت" ێکی هەبێ بۆ ئاوابونەوە و‪ ،‬درێژەپێدانی ژیانی‬ ‫بەردەوام تێیدا و پەرەسەندنی‪ .‬ئەو مەاڵمەتە هەرچی بێ‪ ،‬ئابوری‪ ،‬بازرگانی‪ ،‬دەریایی بێ‪ ،‬سەرەڕێیی هاتوچۆی‬ ‫کاروان بێ‪ ،‬ناوەندی جەنگی بێ‪ ،‬یا فەر هەنگی‪ ،‬یا هەر مەاڵمەتێکی گرنگی تر کە بونی پێویست بکا‪.‬‬ ‫ئەوسا شار پێویستی بە رێکخستنی پێشکەوتوتر ئەبێ لە هی گوند و قەاڵ و خێڵ‪.‬‬ ‫شار پێویستی ئەبێ بە هەبونی پیشەی جۆراوجۆر‪ ،‬پێویستی ئەبێ بە بازاڕ و بازرگانی‪ ،‬پێویستی ئەبێ بە‬ ‫تێکەاڵوی و ئاڵوگۆڕی بەرهەم و شارەزایی لە گەڵ دەرودراوسێ‪ .‬شار پێویستی بە کەسێک ئەبێ گەورەی بێ‪،‬‬ ‫ئەویش پێویستی ئەبێ بە‪ :‬داوودەزگای ئەمنی بۆ پاراستنی ئاسایشی شار‪ ،‬داوودەزگای سەربازی بۆ پاراستنی‬ ‫لە هێرشی بێگانە‪ ،‬داوودەزگای کارگێڕی بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری رۆژانەی خەڵک‪ ،‬داوودەزگای داوەری بۆ‬ ‫بەالداخست نی کێشە و ناکۆکی ناو خەڵک‪ ،‬داوودەزگای دارایی بۆ کۆکردنەوەی باج و داهاتی ناوچەکە و‪،‬‬ ‫ژیاندنی فەرمانبەرانی داوودەزگاکانی‪ ..‬بەمجۆرە‪ ،‬شار توانیوێتێ ببێتە ناوەندی دروستکردنی دەوڵەت و‬ ‫نەتەوە‪.‬‬ ‫لە کوردستانی سەردەمی یاقوت دا شاری وەها لە کوردستان دا نەبوە‪.‬‬ ‫‪11‬‬


‫بەشی یەکەم‪ :‬گەڕانەوە بۆ دواوە‬

‫کورد و‬

‫جه‌نگی ‪ 57‬ساڵه‌ی ڕۆم و عه‌جه‌م‬ ‫(‪ 0661 – 0633‬ز‪ 710 – 712 /‬ک)‬ ‫پێکهاتنی ئاماسیه‬

‫جه‌نگی چاڵدێران (ئابی ‪ 0601‬ز‪ 702 /‬ک) به شکستی شا ئیسماعیلی سه‌فه‌وی (‪ 732 – 729‬ک) و‬ ‫سه‌رکه‌وتنی سوڵتان سه‌لیمی عوسمانی ته‌واو بو‪ .‬له‌و شه‌ڕه‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر قزلباش و سه‌رکرده ناوداره‌کانیان‬ ‫کوژران و هه‌ندێکیان به دیل گیران له‌وانه هاوسه‌رێکی شا‪ .‬شاری ته‌ورێزی پایته‌ختی ئێران گیرا‪ .‬له ئه‌نجامی‬ ‫ئه‌م شه‌ڕه‌دا به‌شی هه‌ره زۆری کوردستان و عێراقی عه‌ره‌بی که‌وته ژێر ده‌سه‌اڵتی عوسمانیه‌وه‪ .‬به‌اڵم ئه‌م‬ ‫سه‌رکه‌وتنه جه‌نگیه گرنگه نه‌ی توانی کۆتایی به ده‌سه‌اڵتی ده‌وڵه‌تی تازه دامه‌زراوی سه‌فه‌وی – شیعه بهێنێ‪،‬‬ ‫به‌ڵکو بو به سه‌ره‌تای زۆرانبازیه‌کی خوێناوی له نێوان ئه‌م دو ده‌وڵه‌ته‌دا که چه‌ند قه‌ڕنی خایاند‪.‬‬ ‫سوڵتان سه‌لیم به هۆی پشێوی ناوخۆی له‌شکره‌که‌یه‌وه پاش ‪ 3‬ڕۆژ ناچار بو ته‌ورێزی به‌جێ هێشت و که‌وته‬ ‫گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه بۆ ئاماسیه‪ .‬شائیسماعیل دوای تێشکانی چاڵدێران کشابوهوه ده‌رگه‌زێن‪ .‬سه‌رله‌نوێ هاته‌وه‬ ‫پایته‌خته‌که‌ی خۆی‪ ،‬ته‌ورێز‪ .‬له‌وێوه ده‌سته‌یه‌کی به نوێنه‌رایه‌تی خۆی به دیاری و پێشکه‌شی زۆر و ناوازه‌وه‬ ‫ره‌وانه‌ی الی سوڵتان سه‌لیم کرد بۆ وتووێژ و رزگارکردنی هاوسه‌ره‌که‌ی‪ .‬ئێلچیهکانی شا ‪ 1‬که‌سی ناودار‬ ‫بون‪ :‬سه‌ید عه‌بدولوه‌هاب‪ ،‬قازی ئیسحاق که به قازی پاشا ناسراو بو‪ ،‬مهالشوکروڵاڵی موغانی‪ ،‬حه‌مزه خه‌لیفه‬ ‫که له مریده‌کانی شێخ حه‌یده‌ر و جێنشینی ئه‌و بو‪ .‬سوڵتان گوێی نه‌دایه تکای ئێلچیهکان به‌ڵکو عه‌بدولوهاب‬ ‫و ئیسحاقی له قه‌اڵی نوێی بۆسفۆر (بوغاز قرا دنکیز) و مه‌ال و حه‌مزه خه‌لیفه‌ی له (دیمقوقه) زیندانی کرد و‪،‬‬ ‫بۆ شکاندنی شه‌ره‌فی شا ئیسماعیل‪ ،‬له باتی ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی ئازاد بکا له تاجیزاده جه‌عفه‌ر چه‌له‌بی ماره‬ ‫کرد‪( .‬هامر‪)362:‬‬ ‫‪11‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫سوڵتان سه‌لیم ئاماده نه‌بو بۆ ئاشتی و ڕێککه‌وتن له گه‌ڵ شا ئیسماعیل‪ .‬له‌و نامه‌یه‌ش دا که سه‌لیم له‬ ‫ناوه‌ڕاستی شه‌شه‌کانی ‪ 700‬دا بۆ حه‌کیم ئیدریسی بدلیسی نوسیوه ئه‌ڵێ‪:‬‬ ‫"وا ئیسته‌ش کوڕی ئهردهویلی‪ :‬ئیسماعیلی گومڕا‪ .‬حسێن به‌گ و بارام به‌گ ناوی ناردۆته خزمه‌ت به‌ختیاری‬ ‫مان‪ .‬به زمان و نوسینی هه‌مه جۆره به‌نده‌یی خۆی ده‌نوێنێ و ده‌پاڕێته‌وه و به‌زمان لوسی و ڕۆن تێ دان‬ ‫ده‌یه‌وێ ده‌گه‌ڵی ئاشت بم و گوتویه‪ :‬هه‌رچی من بمه‌وێ و ئاره‌زو بکه‌م به بێ خۆگرتن ده‌یکا‪ .‬به‌اڵم به‌ڵێن و‬ ‫دڵسۆزی جێگه‌ی بڕوا نیه‪ ،‬له‌به‌رئه‌وه هه‌ردو ڕاسپارده‌م گرتن و خستمنه قه‌اڵی دیمقوقه و پیاوهکانیشیانم‬ ‫هاویشتنه قه‌اڵی کهلید ئه‌لبه‌حر‪ .‬له‌سه‌ر تۆش پێویسته ده‌رباره‌ی ناوبراوی بارکهوتو زۆر باش بیر بکه‌یه‌وه و‬ ‫هه‌ر ئێستا بیری لێ بکه‌وه‪ .‬بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی پایه‌دار و له گه‌شه‌مان تێکۆشه‌ر به" (شه‌ره‌فنامه‪– 161 :‬‬ ‫‪)166‬‬ ‫دوژمنایه‌تی له نێوان هه‌ردو ده‌وڵه‌ت دا چه‌سپی‪ .‬هه‌ردو ال ده‌ستیان وهرئهدایه کاروباری یه‌کتریه‌وه‪ .‬گورجستان‬ ‫و ئه‌رمه‌نستان و کوردستان و عه‌ره‌بستان بون به مه‌یدانی شه‌ڕ و پێکادانی خوێناوی‪ .‬ههردوال به هه‌مو‬ ‫ڕێگه‌یه‌ک هه‌وڵیان ئه‌دا بۆ ده‌ستگرتن به سه‌ر ئه‌م ناوچانه‌دا که که‌وتبونه نێوان هه‌ردو ده‌سه‌اڵتی سه‌فه‌وی و‬ ‫عوسمانیه‌وه‪.‬‬ ‫سیاسه‌تی شا ئیسماعیل به‌رامبه‌ر کورد‪ ،‬بوبو به هۆی ڕه‌نجاندنی کورد و‪ ،‬نزیککه‌وتنه‌وه‌ی کورد له عوسمانی‪.‬‬ ‫له دوای جه‌نگی چاڵدێران سوڵتان سه‌لیم پاککردنه‌وه‌ی کوردستانی له ده‌سه‌اڵت و الیهنگرانی سه‌فه‌وی و‬ ‫ڕێکخستنه‌وه‌ی کاروباره‌کانی سپارد به حه‌کیم ئیدریسی به‌دلیسی که سیاسیه‌کی کوردی بلیمه‌ت بو‪ .‬سوڵتان‬ ‫خۆیشی که‌وته سازدانی له‌شکر بۆ داگیرکردنی سوریا و میسر و حیجاز‪.‬‬ ‫تا ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی دروست نه‌بو بو‪ ،‬ده‌وڵه‌تی ئاق قوینلو له کوردستان و ئازه‌ربایجان دا حوکمڕان بو‪.‬‬ ‫ئه‌وانه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی کاریگه‌ریان بۆ سه‌ر عوسمانی دروست نه‌کرد بو‪ .‬له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی به ناوی‬ ‫جیهاد و باڵوکردنه‌وه‌ی ئیسالمه‌وه خه‌ریکی په‌ل هاویشتن بو له ئه‌وروپا و‪ ،‬له دوای فه‌تحی قوسته‌نتینه (‪0163‬‬ ‫ز‪ 369 /‬ک) بو بوه مه‌ترسیه‌کی گه‌وره بۆ سه‌ر هه‌مو گه‌النی ئه‌وروپا و بۆ سه‌ر دینی مه‌سیحی‪ .‬ئه‌وروپا به‬ ‫خۆشحاڵیه‌وه هه‌واڵی دروست بونی ده‌وڵه‌تی ئێران و تیژبونی ناکۆکی مهزهبیی شیعی – سونیی له نێوان‬ ‫سه‌فه‌وی و عوسمانی دا وه‌رگرت‪ .‬هه‌وڵیان دا ئه‌م ڕوداوه نوێیه بۆ قازانجی خۆیان به‌کاربهێنن‪ .‬هه‌روه‌کو‬ ‫پێشتریش شا مه‌سیحیه‌کانی ئه‌وروپا له گه‌ڵ ئوزون حه‌سه‌نی ئاق قوینلو هه‌وڵیان دا بو‪.‬‬ ‫ده‌وڵه‌تی تازه دامه‌زراوی شیعه‌ی سه‌فه‌ویش له‌هه‌ردو الیه‌وه هه‌ستی به مه‌ترسیه‌کی گه‌وره ئه‌کرد؛ له الی‬ ‫ڕۆژههاڵتیهوه هه‌میشه له‌به‌ر مه‌ترسی هێرشی ئوزبهگی سوننه و‪ ،‬له الی ڕۆژئاوایه‌وه له‌به‌ر مه‌ترسی هێرشی‬ ‫عوسمانی سوننه‌دا بو‪ .‬ئێران بۆ ئه‌وه‌ی له نێوان ئه‌م دو به‌رداشه‌دا نههاڕدرێ هه‌وڵی ئه‌دا هاوپه‌یمانێتی‬ ‫ده‌وڵه‌تانی مه‌سیحی ئه‌وروپی به ده‌س بهێنێ‪ .‬شا ئیسماعیل نامه و ئێلچی نارد بۆ مه‌سیحیه‌کان و دوای ئه‌ویش‬ ‫ته‌هماسبی کوڕی هه‌مان کاری دوباره کرده‌وه‪.‬‬ ‫لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه‌کی هاوچه‌رخی ئێرانی‪ ،‬له‌م باره‌یه‌وه نوسیوێتی‪:‬‬ ‫"واڵتانی ئه‌وروپایی هه‌ر که پێوه‌ندیان له گه‌ڵ ئێران دروست کرد‪ ،‬که‌وتنه هاندانی ده‌وڵه‌تی ئێران بۆ جه‌نگ‬ ‫دژی عوسمانی‪ ...‬ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپایی له زه‌مانی دامه‌زراندنی زنجیره‌ی سه‌فه‌ویه‌وه له ئێران تهالشیان ئه‌کرد‬ ‫ماشێنی جه‌نگی گه‌وره‌ی عوسمانی که هه‌ڕه‌شه‌ی له دڵی ئه‌وروپا ئه‌کرد‪ ،‬به‌ره‌و ئێران هیدایه‌ت بکه‌ن و به‬ ‫مه‌شغوڵ کردنیه‌وه له جه‌بهه‌ی ڕۆژهه‌اڵت‪ ،‬له گوشاری ئه‌و له جه‌بهه‌ی ڕۆژئاوا که‌م بکه‌نه‌وه‪ .‬هه‌روه‌کو سوڵتانی‬ ‫عوسمانی هه‌رده‌م ناچاربن نیوه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی خۆیان له سنوره‌کانی ڕۆژهه‌اڵت دا دابنێن‪ ،‬ئه‌وه‌ش بو به‬ ‫هۆی ئه‌وه‌ی که فتوحاتی ئه‌وان له ئه‌وروپا ڕابوه‌ستێ‪.‬‬ ‫‪11‬‬


‫بەشی یەکەم‪ :‬گەڕانەوە بۆ دواوە‬

‫بێ هوده نیه که "بوسک" سه‌فیری نه‌مسه له ده‌رباری سوڵتان سله‌یمانی قانونی‪ ...‬که سپاکه‌ی تا به‌رده‌م‬ ‫دیواری ڤیه‌ننا پێشڕه‌وی کرد‪ ،‬وتویه‌تی‪" :‬له به‌ینی ئێمه‌و ئه‌مان دا ته‌نیا ئێرانیه‌کانی لێیه‪ ".‬یا جۆرج وسترن‬ ‫وتویه‌تی‪" :‬ئیمپراتۆریه‌تی سه‌فه‌وی له‌م زه‌مانه‌دا تورکی لغاو کردوه‪ ،‬نه‌ی هێشتوه زه‌ره‌ری زۆرتر له دنیای‬ ‫مه‌سیحی بدا‪".‬‬ ‫له‌م زه‌مانه‌دا واڵتانی ئه‌وروپی شوێن دو ئامانج که‌وت بون‪ ،‬یه‌کێکیان سیاسی – واته یه‌کێتی له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی‬ ‫ئێران له پێناوی شه‌ڕدا دژی تورکی عوسمانی‪ ،‬ئه‌وی تر ئابوری – واته دامه‌زراندنی پێوه‌ندی بازرگانی له گه‌ڵ‬ ‫ئێران‪ ،‬بۆ ناردنی سه‌فیر له الیه‌ن واڵتانی ئه‌وروپاییه‌وه بۆ ئێران ئه‌ویش هه‌ر بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌م‬ ‫ئامانجانه بو‪( "...‬اصغر جعفر ولدانی‪)1:‬‬ ‫مردنی سوڵتان سه‌لیم (‪ 701 – 703‬ک‪ 0602 – 0600 /‬ز) و دانیشتنی سلێمانی کوڕی سه‌لیم (‪– 701‬‬ ‫‪ 791‬ک‪ 0690 – 0602 /‬ز) له سه‌ر ته‌ختی سه‌ڵته‌نه‌ت له الیه‌ک و مردنی شا ئیسماعیل (‪ 732 – 729‬ک) و‬ ‫دانیشتنی ته‌هماسبی کوڕی (‪ 731 – 732‬ک) له سه‌ر ته‌ختی شایه‌تی له الیه‌کی تره‌وه‪ ،‬نه‌ک کۆتایی به‬ ‫دوژمنایه‌تی و جه‌نگ نه‌هێنا‪ ،‬بگره چونکه هۆکانی ناکۆکیه‌کان هه‌ر ما بون‪ ،‬دوژمنایه‌تیشیان هه‌ر ما‌و قوڵتر‬ ‫ئه‌بو‪.‬‬ ‫له ملمالنێی ئێرانی – عوسمانی دا‪ ،‬ئێران له سیاسه‌تی ناوچه‌یی دا‪ ،‬هه‌وڵی ئه‌دا که‌ڵک له ئایدیۆلۆجی شیعه‬ ‫وه‌ربگرێ و‪ ،‬میر و مه‌زنه‌کانی کورد به خۆشی و خهاڵت‪ ،‬یاخود به زۆر به الی خۆی دا ڕابکێشێ‪ .‬له‬ ‫سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌شی دا‪ ،‬هه‌وڵی ئه‌دا بنچینه‌ی هاوپه‌یمانێتی له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی مه‌سیحی ئه‌وروپا دژی عوسمانی‬ ‫دابمه‌زرێنێ‪.‬‬ ‫عوسمانی یش له سیاسه‌تی ناوچه‌یی دا‪ ،‬هه‌وڵی ئه‌دا که‌ڵک له ئایدیۆلۆجی سوننه وه‌ربگرێ‪ ،‬میر و مه‌زنه‌کانی‬ ‫کورد به خۆشی یا به زۆر به الی خۆی دا ڕابکێشێ و له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه شی دا‪ ،‬ناچاربو ده‌س له فتوحات و‬ ‫جیهاد هه‌ڵبگرێ‪ ،‬بکه‌وێته سازان له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی مه‌سیحی ئه‌وروپا‪.‬‬ ‫سوڵتان سلێمان پاش ئه‌وه‌ی له له‌شکرکێشیه‌کی گه‌وره‌دا بۆ داگیرکردنی ڤیه‌ننا سه‌ر نه‌که‌وت (‪ 731‬ک‪0607 /‬‬ ‫ز) گه‌ڕایه‌وه ئه‌سته‌موڵ‪ .‬دوای ئه‌وه ئیتر چاوی بڕی بوه فراوانخوازی ئه‌رزیی له الی ڕۆژهه‌اڵتی ئیمپراتۆری‬ ‫عوسمانیه‌وه‪ ،‬به تایبه‌تی که ئێران یش ده‌ستی هه‌ڵنه‌گرت بو له هه‌وڵدان بۆ فراوان بون له ئه‌رمه‌نستان و‬ ‫گورجستان و کوردستان و عه‌ره‌بستان و‪ ،‬هه‌وڵدان بۆ ڕاکێشانی مه‌زن و میره‌کانی کورد‪.‬‬

‫جه‌نگی ‪ 57‬ساڵه‌ی سه‌فه‌وی – عوسمانی‬ ‫چوها سوڵتانی تکهلو له شوێنێکی نزیک ئه‌سفه‌هان له الیه‌ن حسێنخانی شاملووەوە کوژرا‪ ،‬ئولمه تکهلو که‬ ‫والی ته‌ورێز بو‪ ،‬داوای نیابه‌تی سه‌ڵته‌نه‌تی ئه‌کرد‪ ،‬له ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا له خۆی ترسا ئه‌ویش سزا بدرێ‪.‬‬ ‫ئولمه کاتی خۆی له‌وانه بو که له هه‌رای "شهیتانقولی" دا له خاکی عوسمانیه‌وه هه‌اڵت بو په‌نای بۆ شا‬ ‫ئیسماعیل برد بو‪ .‬ئولمه گه‌نجینه‌ی ته‌ورێزی تااڵن کرد‌و په‌نای برده به‌ر ده‌وڵه‌تی عوسمانی‪ .‬خۆی و‬ ‫ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی گه‌یشت بونه وان له‌وێوه نامه‌ی به‌ندایه‌تی خۆی بۆ سوڵتان سلێمان نارد‪ .‬سوڵتان سلێمان‬ ‫فه‌رمانی دا به میر شه‌ره‌فی بدلیسی (‪ 712‬ک‪ 0633 /‬ز) که بچێ بۆ پێشوازی و دڵنه‌وایی ئولمه و له وێوه‬ ‫ڕه‌وانه‌ی ئاستانه‌ی بکا‪( .‬شه‌ره‌فنامه‪)913 :‬‬ ‫میر شه‌ره‌ف‪ ،‬ئولمهی هێنایه بدلیس‪ .‬له‌وێوه به پۆشته‌یی و به‌ڕێزه‌وه ڕه‌وانه‌ی ئاستانه‌ی کرد‪ .‬ئولمه هه‌وڵی ئه‌دا‬ ‫سوڵتان سلێمان هان بدا بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بباته سه‌ر ئێران‪ .‬ئاگاداری کرد له گیروگرفته‌کانی ناو ڕیزه‌کانی‬ ‫قزلباش و له هه‌ڕه‌شه‌ی ئوزبه‌ک‪ .‬ئولمه ئه‌وه‌شی به هه‌ل زانی و زمانی له میر شه‌ره‌ف دا‪ .‬میر شه‌ره‌فی تاوانبار‬ ‫‪11‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫کرد به‌وه‌ی ڕێزی لێ نه‌گرتوه‪ ،‬چونکه له ژێره‌وه دۆستایه‌تی له گه‌ڵ قزلباش هه‌یه‪ .‬داوای له سوڵتان کرد‬ ‫بدلیسی پێ بسپێرێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه په‌الماری ئێران بدا‪.‬‬ ‫سوڵتان سلێمان‪ ،‬میر شه‌ره‌فی له میرایه‌تی بدلیس خست‪ .‬بدلیسی به ئولمه به‌خشی‪ .‬ئه‌م کاره‌ی سلێمان‬ ‫پێچه‌وانه‌ی ئه‌و گفت و به‌ڵێنه بو که کاتی خۆی له نێوان حه‌کیم ئیدریس و میره وارثیهکانی کورد و سوڵتان‬ ‫سه‌لیم دا بو‪ .‬که ئه‌بو میرایهتیهکانی کوردستان له ده‌س خۆیان دا بمێنێته‌وه‪.‬‬ ‫میر شه‌ره‌ف کاتی خۆی له الیه‌ن شا ئیسماعیله‌وه له خۆی گیرا بو‪ .‬ماوه‌ی ‪ 3‬ساڵ به دیلی له‌وێ بو‪ .‬له کاتی‬ ‫هێرشی ئوزبه‌ک دا به سه‌رکردایه‌تی شهیبهک خان ئه‌ویش فرسه‌تی هێنا و هه‌اڵت و گه‌ڕایه‌وه واڵتی خۆی‪.‬‬ ‫میر شه‌ره‌ف یه‌کێک بو له‌وانه‌ی هاوده‌نگ له گه‌ڵ چه‌ندین میر و مه‌زنی تری کوردستان‪ ،‬حه‌کیم ئیدریسیان‬ ‫کرده ده‌مڕاستی خۆیان بۆ هاندانی سوڵتان سه‌لیم بۆ په‌الماردانی ئێران‪ .‬له هێرشه‌که‌ی سه‌لیم دا بۆ سه‌ر‬ ‫ئێران و له شه‌ڕی چاڵدێران دا شه‌ره‌ف و نۆکه‌ره‌کانی به‌شدار بون‪ ،‬دوای ئه‌وه‌ش یه‌کێک له هاوکاره‬ ‫نزیکه‌کانی حه‌کیم ئیدریس بو‪ .‬بۆ ڕزگارکردنی شار و قهاڵکانی کوردستان له ده‌سه‌اڵتی قزڵباش‪ ،‬به تایبه‌تی له‬ ‫شه‌ڕه‌کانی ئامه‌د و قوچ حه‌سار که ده‌وری کاریگه‌ری هه‌بو له ساخکردنه‌وه‌ی کوردستان دا بۆ عوسمانی‪.‬‬ ‫ئولمه له ئه‌سته‌موڵ گه‌یشته سوڵتان و‪ ،‬کرایه بێگلهربێگ‪ .‬دو ملیون ئاسپهری به موچه‌ی سااڵنه بۆ بڕایه‌وه‪.‬‬ ‫بڕیار درا بدلیس و ده‌وروبه‌ریشی بدرێته ئه‌و‪ .‬هه‌روه‌ها فه‌رمان درا به بێگلهربێگهکانی قه‌رامان‪ ،‬ئاماسیه‪،‬‬ ‫ذولقهدر‪ ،‬شام‪ ،‬دیاربه‌کر یارمه‌تی ئولمه بده‌ن بۆ گرتنی بدلیس‪( .‬هامر‪ )0213 :‬فیل یه‌عقوب پاشا میری میرانی‬ ‫دیاربه‌کر سه‌رکردایه‌تی هێزه‌که‌ی ئه‌کرد که نزیکه‌ی ‪ 32‬هه‌زار که‌س بو‪ .‬سه‌دری ئه‌عزه‌م ڕقی کۆنی له میر‬ ‫شه‌ره‌ف بو ئه‌ویش بۆی تێ چاند بو‪( .‬شه‌ره‌فنامه‪ )960 :‬شه‌ره‌ف سه‌ری دانه‌نه‌واند‪ ،‬قهاڵکانی بدلیس‪،‬‬ ‫ئه‌خته‌مار‪ ،‬موش‪ ،‬ئهخالت‪ ،‬کیفهندور‪ ،‬ئامورهک‪ ،‬کهلهوک‪ ،‬فهیردز‪ ،‬سه‌لم‪ ،‬گولخار‪ ،‬قاتیک‪ ،‬سوی‪ ،‬به‬ ‫گه‌وره‌پیاوه‌کانی ڕۆژکی قایم کرد‪ .‬فیل یه‌عقوب و ئولمه له (‪ 733‬ک‪ 0630 /‬ز) چونه سه‌ر بدلیس و ئابلوقه‌یان‬ ‫دا‪ 3 ،‬مانگی خایاند‪( .‬شه‌ره‌فنامه‪ )960 :‬میر شه‌ره‌ف په‌الماری ئولمه و هێزه‌که‌ی دا‪ .‬له‌شکری عوسمانی به‬ ‫شکاوی گه‌ڕانه‌وه‪ .‬ئه‌م هه‌واڵه له کاتێک دا به سوڵتان سلێمان گه‌یشت‪ ،‬که خه‌ریک بو ئه‌چوه ناو شاری‬ ‫سیرمیوم‪.‬‬ ‫میر شه‌ره‌ف هانای بۆ ته‌هماسب برد بو‪ .‬ته‌هماسب بۆ ڕێزلێنانی میر شه‌ره‌ف خۆی سه‌رکردایه‌تی له‌شکرێکی‬ ‫گه‌وره‌ی کرد‪ .‬شه‌ره‌ف له ئهخالت میوانداریه‌کی گه‌وره‌ی بۆ شا و سه‌ردار و ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی کرد و‪،‬‬ ‫باجێکی زۆری له دانیشتوانی ناوچه‌که کۆکرده‌وه بیدا به شا‪( .‬شه‌ره‌فنامه‪ )963 :‬ته‌هماسب له ‪ 737‬ک دا‬ ‫فه‌رمانێکی درێژی بۆ میر شه‌ره‌ف نوسی‪ ،‬پله‌ی خانی پێ به‌خشی و له فه‌رمانه‌که‌دا به "میری میران و‬ ‫فه‌رمانڕه‌وای هه‌مو میرانی کوردستان" ناوی ئه‌با‪( .‬شه‌ره‌فنامه‪ )969 :‬نوسیویه‌تی‪" :‬له سه‌ر هه‌مو میر و گزیران‬ ‫و سه‌رکردانی کوردستانه که ئه‌م خانه ناوداره به میری میران بزانن و سه‌رکزی به‌فه‌رمانی بن و هیچ کات و‬ ‫سات و زه‌مانێ له فه‌رمانی ده‌رنه‌چن و خاوه خاویشی لێ نه‌که‌ن و گوێ بۆ جاڕه‌کانی شل که‌ن و هه‌ر‬ ‫پێداویستێکی بوێ که بۆ ده‌وڵه‌ت به‌هره‌ی هه‌بێ بۆی پره‌ی هه‌بێ بۆی پێک بێنێ‪( ".‬شه‌ره‌فنامه‪)963 :‬‬ ‫ته‌هماسب له گه‌ڕانه‌وه‌ی دا بۆ ته‌ورێز هه‌واڵی پێ گه‌یشت که عوبێد خانی ئوزبه‌ک هێرشی کردۆته سه‌ر‬ ‫خوراسان و‪ ،‬مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر ناوچه‌که دروست کردوه‪ .‬ته‌هماسب خۆی سازدا بۆ ده‌رکردنی و‪،‬‬ ‫ئامۆژگاری میر شه‌ره‌فی کرد؛ تا ئه‌و مه‌سه‌له‌ی عوبێد خان بهالیهک دا نه‌خا‪ ،‬شه‌ره‌ف به هه‌ر جۆرێ بێ خۆی له‬ ‫گه‌ڵ عوسمانی بسازێنێ و‪ ،‬فه‌رمانی دا به هه‌ندێ له سه‌رکرده‌کانی قزڵباش له‌وانه هه‌لهه‌ل سوڵتانی پازۆکی و‬

‫‪11‬‬


‫بەشی یەکەم‪ :‬گەڕانەوە بۆ دواوە‬

‫ئه‌میر به‌گی مه‌حمودی (ئه‌م دوانه‌یان کورد بون) و مو‌سا سوڵتان والی ئازه‌ربایجان‪ ،‬که له کاتی پێویست دا‬ ‫یارمه‌تی شه‌ره‌ف بده‌ن‪( .‬شه‌ره‌فنامه‪)967 :‬‬

‫هێرشی یه‌که‌می سلێمان‪ 047 :‬ک‪6511 /‬ز‬ ‫په‌الماردانی ئێران ماوه‌یه‌ک بو له بیری سلێمان دا بڕیاری لێ درا بو‪ ،‬به‌اڵم له به‌ر هه‌ندێ قازانجی ده‌وڵه‌تی‬ ‫ده‌ر نه‌ئه‌خرا‪ ،‬ئیتر به ته‌واوی ده‌رکه‌وت و ئاشکرا بو‪ .‬له پایزی ‪ 712‬ک‪ 0633 /‬ز دا سلێمان له‌شکرێکی‬ ‫گه‌وره‌ی له ژێر سه‌رکردایه‌تی سه‌دری ئه‌عزه‌م ئیبراهیم پاشادا خسته ڕێ به‌ره‌و ئازه‌ربایجان‪ ،‬به هیوای ئه‌وه‌ی‬ ‫له به‌هاردا سوڵتان خۆیشی به نیازی گرتنی به‌غداد بکه‌وێته ڕێ‪( .‬هامر‪ )0217 :‬شه‌ره‌ف ئامۆژگاریه‌که‌ی‬ ‫ته‌هماسبی له گوێ نه‌گرت که هه‌رچۆنێ بێ خۆی له گه‌ڵ عوسمانی بگونجێنێ تا ئه‌و په‌ژاره‌ی عوبێد خانی‬ ‫ئوزبه‌ک به الدا ئه‌خا‪( ،‬شه‌ره‌فنامه‪ )912 :‬که‌وته تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌وانه‌ی هاوکاری دوژمنیان کردبو‪ .‬شه‌ره‌ف‬ ‫به‌وه میره کورده‌کانی ترساند‪ ،‬ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له گه‌وره‌کانی ڕۆژهکیشی لێ ڕه‌نجان و دایانه پاڵ دوژمن‪.‬‬ ‫به‌رایی هێزه‌که‌ی عوسمانی که سه‌رله‌نوێ ئولمه و فیل یه‌عقوب پاشا سهرکردهیهتیان ئه‌کرد نزیکه‌ی ‪ 02‬هه‌زار‬ ‫که‌سێ بون‪ ،‬به‌شێکی زۆری ئه‌وانه کورد بون و‪ ،‬هه‌ندێکیان له گه‌وره‌پیاوه‌کانی ئێلی ڕۆژه‌کی بون له ڕێگه‌ی‬ ‫خیزانه‌وه بۆ په‌الماردانی بدلیس به‌ره‌و تاتیک کشان‪ .‬شه‌ره‌ف نزیکه‌ی ‪ 6‬هه‌زار که‌سی له گه‌ڵ بو له تاتیک‬ ‫به‌ره‌نگاریان بو‪ ،‬له گه‌رمه‌ی جه‌نگ دا ئه‌میر به‌گی مه‌حمودی سه‌رکرده‌ی باڵی ڕاستی له‌شکره‌که‌ی شه‌ره‌ف‪ ،‬له‬ ‫شه‌ره‌ف هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‪ ،‬دایه پاڵ دوژمن‪ .‬له‌و هێزه‌ی له گه‌ڵ میر شه‌ره‌ف بو ‪ 922‬که‌سی کوژرا‪ ،‬خۆیشی پێکراو‬ ‫کوژرا‪( .‬شه‌ره‌فنامه‪)910 :‬‬ ‫هێزی گه‌وره‌ی عوسمانی هێشتا نه‌گه‌یشتبوه قۆنیه‪ .‬بارگه‌ی له چنارلو خست بو‪ .‬ئولمه هه‌واڵی تێشکانی‬ ‫له‌شکره‌که‌ی بدلیسی له گه‌ڵ که‌لله‌ی بڕاوی شه‌ره‌فی بۆ ئۆردو نارد‪.‬‬ ‫حکومه‌تی وراثی بدلیسی درایه شه‌مسه‌دینی کوڕی شه‌ره‌ف و‪ ،‬قهاڵکانی ده‌وروپشتی که‌وتنه ژێر ده‌ستی‬ ‫عوسمانی‪ .‬له‌شکری عوسمانی له پیرهجک الی فوراته‌وه په‌ڕینه‌وه‪ 1 ،‬هه‌فته له ئامه‌د مانه‌وه له‌شکره‬ ‫په‌ڕاگه‌نده‌کان کۆبونه‌وه‪ ،‬له سوارق باره‌گایان خست‪ ،‬له‌وێ کلیلی انیک و وان یان بۆ هێنان ته‌سلیم بون‪،‬‬ ‫خوسره‌و پاشای حوکمڕانی شام کرایه حکومه‌ت و سه‌رداری وان‪ .‬ئه‌میر به‌گی سه‌رۆکی هۆزی مه‌حمودی کلیلی‬ ‫قه‌اڵی سیارنی هێنا‪ ،‬ئینجا قهاڵکانی هه‌ره‌م‪ ،‬بیدقار‪ ،‬ردزنی‪ ،‬اونیک‪ ،‬بایه‌زید‪ ،‬ئیهتیمام و چه‌ند قهاڵیهکی تر‬ ‫ته‌سلیم بون‪( .‬هامر‪)0920 – 0920 :‬‬ ‫یه‌که‌م ڕۆژی ساڵی ‪ 710‬ک ئیبراهیم پاشا چوه ناو ته‌ورێزی پایته‌ختی ئێران و باره‌گای ئۆردوی له چه‌مه‌نی‬ ‫سه‌عداباد دانا‪( .‬هامر‪)0920 :‬‬ ‫زه‌ره‌ری گه‌وره له قزلجه طاخ له هێزی عوسمانی که‌وت‪ .‬ئیبراهیم ئازه‌ربایجانی سپارد به ئولمه‪ .‬ئه‌و ڕۆژه‌ی‬ ‫ئیبراهیم پاشا له ئامه‌د ده‌رچو بو‪ ،‬سوڵتان سلێمانیش له ئوسکودارهوه به‌ره‌و ئێران به ڕێ که‌وت بو‪( .‬هامر‪:‬‬ ‫‪ )0290‬بۆ ئه‌م له‌شکرکێشیه هه‌مو گه‌وره و مه‌زنه‌کانی کوردیش کۆکرابونه‌وه و خرابونه ناو له‌شکره‌وه‪،‬‬ ‫له‌وانه‪ :‬شه‌مسه‌دینی کوڕی شه‌ره‌ف که له جێگه‌ی باوکی کوژراوی کرابوه میری بتلیس‪( .‬شه‌ره‌فنامه‪)917 :‬‬ ‫به‌در به‌گی جزیره‪( .‬شه‌ره‌فنامه‪ )072 :‬جه‌مشید به‌گی پالو‪( .‬شه‌ره‌فنامه‪)393 :‬‬ ‫له‌و چاخه‌دا که میر و سه‌رداره‌کانی کوردستان له گه‌ڵ سلێمان دا ڕویان کرده به‌غداد سوڵتان ئه‌حمه‌دی خیزانی‬ ‫خزمه‌تی گرنگی کرد بو له سه‌ر ئه‌وه سوڵتان سلێمان نازناوی "جه‌ناب" ی پێ به‌خشی‪( .‬شه‌ره‌فنامه‪)121 :‬‬

‫‪10‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫ته‌هماسب که هه‌واڵی هێرشی عوسمانی پێ گه‌یشت‪ ،‬ده‌ستی له ڕاونانی ئوزبه‌ک هه‌ڵ گرت به‌ره‌و ڕۆژئاوای‬ ‫ئێران گه‌ڕایه‌وه‪ .‬گه‌یشته سوڵتانیه‪ .‬سوڵتان سلێمان و ئیبراهیم پاشا و له‌شکری عوسمانی ته‌ورێزیان گرت بو‪.‬‬ ‫ته‌هماسب نه‌یئه‌توانی به‌ره‌نگاری له‌شکری گه‌وره‌ی عوسمانی بکا‪ ،‬کشایه‌وه ده‌رگه‌زێن و هه‌مه‌دان‪.‬‬ ‫له‌شکری عوسمانی به سه‌رکردایه‌تی سلێمان خۆی له ته‌ورێزه‌وه به‌ره‌و میانه‪ ،‬زنجان‪ ،‬سوڵتانیه‪ ،‬ڕۆیشت‪ .‬شا له‬ ‫به‌ری هه‌اڵت‪( .‬شه‌ره‌فنامه‪ )913 :‬سلێمان بۆ به‌غداد که‌وته ڕێ‪ .‬له ڕێگا به هۆی که‌میی خۆراک و ئالیک و‬ ‫زۆری به‌فر و توندی سه‌رماوه‪ ،‬به‌شێکی هێزه‌که‌ی و باربهرهکانی فه‌وتان و به ناچاری هه‌ندێ له تۆپ و‬ ‫باره‌کانیشیان له ڕێگه به جێ هێشت‪( .‬هامر‪( ،)0291 :‬شه‌ره‌فنامه‪)913 :‬‬ ‫محه‌مه‌د به‌گی تکهلو حوکمڕانی به‌غداد به بیستنی هه‌واڵی گه‌یشتنی هێزه‌کانی عوسمانی و نا‌ئومێد بونی له‬ ‫گه‌یشتنی هێزی یارمه‌تی ئێرانی به بێ شه‌ڕ له به‌غداد کشایه‌وه‪ .‬له پێش دا ئیبراهیم پاشای سه‌دری ئه‌عزه‌م‬ ‫چوه به‌غداده‌وه دوایی تریش سلێمان خۆی بۆ به سه‌ربردنی زستان چوه به‌غداد (‪ 710‬ک)‪ .‬سلێمان به‬ ‫هاوکاری سه‌دری ئه‌عزه‌م زستانه‌که‌ی خه‌ریکی ڕێکخستنه‌وه‌ی کاروباری ئه‌و ناوچانه بو که داگیری کرد بون‬ ‫و‪ ،‬دابه‌شی کردن به سنجاق و تیمار و زه‌عامه‌ت‪ .‬هه‌روه‌ها گۆڕی ئه‌بو حه‌نیفه‌ی ئیمامی ئه‌عزه‌م و زانا‬ ‫سوننیه‌کانی تر‪ ،‬که شا ئیسماعیل له کاتی گرتنی به‌غدادا تێکی دابون و ئێسک و پروسکی سوتاند بون‪،‬‬ ‫سه‌رله‌نوێ ئاوا کرده‌وه‪ .‬سلێمان به‌رده‌وام زیاره‌تی ئه‌کردن‪ ،‬هه‌روه‌ها چو بۆ زیاره‌تی نه‌جه‌ف و کهربهالش‪.‬‬ ‫(هامر‪)0299 :‬‬ ‫هه‌ر له به‌غداد کاروباری کوردستان‪ ،‬ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می سوڵتان سه‌لیم دا دوای شه‌ڕی چاڵدێران به پێی‬ ‫ڕاوێژی حه‌کیم ئیدریس ڕێک خرا بون ئه‌م سه‌ر له نوێ ڕێکی خستنه‌وه‪ .‬تێشکانی سه‌فه‌وی و زاڵ بونی‬ ‫ده‌سه‌اڵتی عوسمانی‪ ،‬هانی هه‌مو میره کورده‌کانی دا جگه له‌وه‌ی که له گه‌ڵ له‌شکردا هات بون‪ ،‬ئه‌وانی تریش‬ ‫بۆ ده‌ربڕینی دڵسۆزی سه‌ری سلێمانیان دا‪.‬‬ ‫ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی سوڵتان بۆ هه‌ندێ له میر و سه‌رداره‌کانی کورد مایه‌ی به‌دبه‌ختی بو‪ .‬سلێمان له به‌غداد میر‬ ‫عیزهدینشێری میری سۆرانی کوشت (‪ 710‬ک‪ 0631 /‬ز) و ناوچه‌ی سۆرانی دا به حسێن به‌گی داسنی‪.‬‬ ‫(شه‌ره‌فنامه‪ )170 :‬پاش ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی کوردستانه‌وه چوه ته‌ورێز‪( .‬هامر‪ )0297 :‬له‌وێش بۆ ڕێکخستنی‬ ‫کاروباری ناوچه‌که دو هه‌فته مایه‌وه‪ .‬له ته‌ورێزیش شه‌فه‌قه‌ت به‌گی کوردی له گه‌ڵ ‪ 6‬که‌س له خزمه‌کانی‬ ‫سه‌ربڕی به بیانوی ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ ئێرانیه‌کان سازشی کردوه‪( .‬هامر‪ )0230 :‬به ده‌م ڕێگایشه‌وه میره به‌گی‬ ‫مه‌حمودی و چه‌ن که‌سێکی کوشت له سه‌ر بادانه‌وه‌یان به الی ئێران دا‪( .‬شه‌ره‌فنامه‪)610 :‬‬ ‫سه‌فه‌ری سوڵتان ساڵێک و نیو درێژه‌ی کێشا له ‪ 3‬ی کانونی دوه‌می ‪ 0637‬ز‪ 716 /‬ک گه‌یشته‌وه ئه‌سته‌موڵی‬ ‫پایته‌خت‪.‬‬

‫هێرشی دوه‌می سوڵتان سلێمان‬ ‫ئه‌لقاس میرزا برای شا ته‌هماسب حاکمی شیروان بو‪ .‬به هیوای سه‌ربه‌خۆیی له گه‌ڵ هێزه‌کانی شا بو به‬ ‫شه‌ڕی‪ .‬به تێشکاوی له ده‌شتی قبجاق و ده‌ریای ڕه‌شه‌وه په‌نای بۆ سوڵتان سلێمان برد‪ .‬له ئه‌سته‌موڵ‬ ‫پێشوازیه‌کی شاهانه‌ی گه‌رمی لێ کرا‪ .‬ئه‌لقاس ئه‌ی ویست سوڵتان هان بدا بۆ په‌الماردانی ئێران که له‌و کاته‌دا‬ ‫دوچاری گیروگرفتی ناوخۆ بو‪ .‬سوڵتان یش ئه‌ی ویست که‌ڵک له ناکۆکی هه‌ردو برا وه‌ربگرێ بۆ الوازکردنی‬ ‫ئێران (‪.)761‬‬ ‫ئولمه پاشا حاکمی بوسهنه کرایه پێشکاری ئه‌لقاس میرزا و‪ ،‬حکومه‌تی ئه‌رزڕۆمی پێ سپێردرا‪ .‬له پێش ئه‌وه‬ ‫دا مه‌وکیبی سوڵتان بکه‌وێته ڕێ‪ .‬ئه‌مان ڕه‌وانه‌ی مه‌مله‌که‌تی ئێران کران‪( .‬هامر‪)0037 :‬‬ ‫‪11‬‬


‫بەشی یەکەم‪ :‬گەڕانەوە بۆ دواوە‬

‫له به‌هاری ساڵی داهاتودا سلێمان به‌نیازی په‌الماردانی ئێران که‌وته ڕێ‪ .‬سوڵتان له ئاماسیهوه چو بۆ ئه‌رزڕۆم‬ ‫و عادلجه‌واز‪ ،‬له‌وێوه ئولمه بێگلهربێگی ئه‌رزڕۆم و پیری پاشای بێگلهربێگی قاره‌مانی بۆ ئابلوقه‌دانی وان‬ ‫ڕه‌وانه کرد‪( .‬هامر‪ )0037 :‬عه‌لی سوڵتان کوڕی خه‌لیل سوڵتان شای پێشوی شیروان که ته‌هماسب له ده‌ستی‬ ‫ده‌رهێنابو‪ ،‬په‌نای بۆ سلێمان برد بو‪ .‬سلێمان‪ ،‬عه‌لی سوڵتانی له ده‌ریای ڕه‌شه‌وه ڕه‌وانه‌ی شیروان کرده‌وه بۆ‬ ‫ئه‌وه‌ی ئه‌وێ داگیربکا‪ .‬ئه‌لقاس میرزا له گه‌ڵ سوڵتان چونه سه‌ر ته‌ورێز و گرتیان‪ .‬هه‌روه‌ها پاش چه‌ند ڕۆژێ‬ ‫شاری شیروانی گرت و‪ ،‬له‌وێشه‌وه که‌وته ڕێ بۆ سه‌ر شاری وان و ئه‌وێشی داگیر کرد و‪ ،‬به ده‌فته‌رداری‬ ‫پێشوی ئه‌ناتۆلی چه‌رکه‌س ئه‌سکه‌نده‌ر پاشای سپارد‪ .‬ئینجا سوڵتان سپاکه‌ی بۆ قشالق و حه‌سانه‌وه ڕێگه دا‪.‬‬ ‫هاوزه‌مان له گه‌ڵ هێرشه‌که‌ی سلێمان دا‪ ،‬له‌شکری ته‌هماسب که‌وتبوه تااڵن و کاولکردنی عادلجه‌واز‪ ،‬موش و‬ ‫ئهخالت‪ .‬هێزێکی عوسمانی که ئه‌چون بۆ گرتنی قارس تێ شکان‪ .‬سوڵتان ئه‌حمه‌د پاشای وه‌زیری سێیه‌می له‬ ‫ئامه‌ده‌وه ڕاسپارد به‌ره‌نگاری ئه‌م پشێوییه بکا‪ .‬ئه‌ویش چه‌رکه‌س عوسمان پاشای به له‌شکرێکه‌وه نارده‬ ‫سه‌ریان‪ .‬ئه‌لقاس میرزاش ڕێگه درا بکه‌وێته ڕێ بۆ تااڵنکردنی قوم‪ ،‬کاشان و ئه‌سفه‌هان‪ .‬سوڵتان خۆیشی بۆ‬ ‫قشالق چوه حه‌له‌ب‪ .‬ئه‌سکه‌نده‌ر پاشا‪ ،‬حاجی خانی دونبولی (کوردی) حاکمی خوی‪ ،‬که سه‌ر به شای سه‌فه‌وی‬ ‫بو‪ ،‬کوشت و هێزهکهیشی په‌ره‌وازه کرد‪( .‬هامر‪)0070 :‬‬ ‫سوڵتان له حه‌ڵه‌به‌وه که‌وته ڕێ له فورات په‌ڕییه‌وه و‪ ،‬له ئالمالو ئۆردوی خست‪ .‬داوای ئاماده بونی ئه‌لقاس‬ ‫میرزای کرد‪ .‬به‌اڵم ئه‌لقاس له خۆی ترسا و هه‌اڵت‪( .‬هامر‪ )0702 :‬گه‌ڕایه‌وه ناوچه‌ی شاره‌زور‪ .‬سورخاب‬ ‫به‌گی حاکمی ئه‌رده‌اڵن گرتی و ته‌سلیمی ته‌هماسبی برای کرده‌وه (‪ 761‬ک) ئه‌ویش له قه‌اڵی قه‌هقه‌هه دا‬ ‫زیندانیی کرد‌و دوایی کوشتی‪.‬‬ ‫له مانگی سه‌پته‌مبه‌ردا سوڵتان له ئه‌رزڕۆم ئۆردوی خست و له‌وێوه ئه‌حمه‌د پاشای وه‌زیری دوه‌می بۆ گرتنی‬ ‫گورجستان نارد‪ .‬له شه‌ش هه‌فته‌دا ئه‌حمه‌د توانی ‪ 02‬قه‌اڵ له گورجستان بگرێ‪ ،‬له‌وانه‪ :‬تورتوم‪ ،‬نجاح‪،‬‬ ‫میرئاخور‪ ،‬ئاقچه قه‌لعه‪ ،‬بن کرد‪ ،‬ایسترتوت‪ .‬چه‌ن ڕۆژێ دوای ئه‌و فتوحاته سوڵتان که‌وته‌وه ڕێ بۆ ئه‌سته‌موڵ‪.‬‬ ‫(هامر‪)0070 :‬‬

‫هێرشی سێیه‌می سلێمان (‪ 065‬ک‪ 6554 /‬ز)‬ ‫له کاتێک دا هێزه‌کانی عوسمانی له مه‌جه‌رستان خه‌ریکی فتوحات بون‪ ،‬له الی ڕۆژهه‌اڵته‌وه که‌وت بوه به‌ر‬ ‫مه‌ترسی هێرشی ئێران‪ .‬ته‌هماسب ئه‌ی ویست له ئه‌رجیش و عادلجه‌واز و ئهخالت بمێنێته‌وه‪ .‬له ئه‌رجیش‬ ‫ئه‌میر ئیبراهیمی کوڕی کوژرا‪ .‬ئهخالت به فێڵ گیرا و کوشتاری به کۆمه‌ڵی تێ دا کرا‪ .‬ئیسماعیل میرزا له گه‌ڵ‬ ‫چه‌ند هه‌زار سوار قهاڵکهیان ته‌خت کرد‪ ،‬ڕوی کرده ئه‌رزڕۆم و که‌وته تااڵنی و ئه‌سکه‌نده‌ر پاشای له بۆسه‌یه‌ک‬ ‫دا تێ شکاند‪ .‬حاکمه‌کانی تهرابوزان و مهالتیه و بوزوق قه‌ره حه‌سار له مه‌یدانی جه‌نگ دا کوژران و‪ ،‬به‌شێکی‬ ‫هێزه‌که‌ی به دیل گیران‪( .‬هامر‪ )0002 :‬سوڵتان سلێمان که‌وته‌وه سازدانی هێرشی ئێران‪ ،‬له‌و کاته‌دا توشی‬ ‫گیروگرفتی ناوخۆ بو بو له گه‌ڵ کوڕه‌کانی‪ .‬وه‌ختێ شای ئێران هه‌واڵی خۆ ئاماده کردنی عوسمانی بۆ‬ ‫په‌الماردانی ئێرانی زانی‪ ،‬شا محه‌مه‌د‪ ،‬سنجاحه به‌گ و دو که‌سی تری له‌و ئاغایانه‌ی له شه‌ڕه‌که‌ی ئه‌رزڕۆم دا‬ ‫به دیل گیرابون‪ ،‬به‌ردا و نامه‌یه‌کی پێ دا ناردن بۆ سوڵتان تکای سوڵح و دۆستی لێ کرد‪ .‬سوڵتان نه‌یویست‬ ‫ده‌سبه‌جێ خواسته‌که‌ی شا قبوڵ بکا چونکه ترسی گیروگرفتی ناوخۆ‪ ،‬به تایبه‌تی له گه‌ڵ کوڕه‌کانی‪ ،‬هه‌بو‪.‬‬ ‫(هامر‪)0000 :‬‬

‫‪11‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫سوڵتان‪ ،‬مسته‌فای کوڕی خنکاند‪ .‬زستانی له حه‌ڵه‌ب به کاروباری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و چاککردنی کاروباری باج‬ ‫و سه‌رانه‌وه به سه‌ر برد‪ .‬له نیسانی ئه‌و ساڵه دا به ئۆردوهوه له حه‌ڵه‌به‌وه جواڵ‪ .‬له ‪06‬ی مایس دا له ئامه‌د‬ ‫کۆبونه‌وه‌یه‌کی جه‌نگیی کرد‪ .‬سوڵتان له‌م کۆبونه‌وه‌یه دا وتی‪" :‬بۆ نه‌هێشتنی دوژمنانی دین و ده‌وڵه‌تی ئێمه که‬ ‫ئێرانیه‌کانن‪ ،‬پێویستی کردوه ده‌س بده‌ینه چه‌ک و به له‌شکری سه‌رکه‌وتن پیشه‌وه بچینه ناو مه‌مله‌که‌تی‬ ‫ئه‌وانه‌وه‪ .‬ڕه‌ئی ئێوه له‌م بابه‌ته‌وه چی به چاک ئه‌زانن؟" ئاماده‌بوانی کۆڕه‌که پیر و الو که‌وتنه فرمێسکڕشتن‬ ‫و وتیان‪" :‬ئێمه به پێی فه‌رمانی پادشا‪ ،‬ئه‌گه‌ر حوکم بێ بۆ هیندوچین تا کێوی قاف ئه‌چین!"‬ ‫سوڵتان له ڕوباری موراد‪ ،‬که لقێکی فوراته‪ ،‬په‌ڕییه‌وه‪ .‬له ئه‌رزڕۆمه‌وه که‌وته ڕێ به‌ره‌و توپچاری به‌ره‌و‬ ‫سوشه‌هری‪ .‬ئه‌حمه‌د پاشای سه‌دری ئه‌عزه‌م و‪ ،‬عه‌لی پاشای خواجه وه‌زیری دوه‌م و‪ ،‬محه‌مه‌د پاشای سوکولی‬ ‫به‌گله‌ربه‌گی ڕۆم ئێلی و‪ ،‬شازاده سوڵتان سه‌لیم‪ ،‬له گه‌ڵ له‌شکری ئه‌ناتۆلی که له ژێر فه‌رمانی ئه‌حمه‌د پاشای‬ ‫به‌گله‌ربه‌گ دا بو‪ ،‬قشونی قهرامانی و ذولقدر و به‌گه‌کانی تورکمان به حه‌یده‌ر پاشا سپێردرا بون‪ .‬ئه‌م هێزه‬ ‫گه‌وره‌یه به‌ره‌و قارس که‌وته ڕێ‪ .‬له‌وێوه سلێمان ڕاگه‌یاندنی جه‌نگی بۆ شا ته‌هماسب نارد‪ .‬سوڵتان له‌م‬ ‫ڕاگه‌یاندنه‌دا نوسیبوی‪" :‬به پێی فتوای موفتییان ده‌رباره‌ی جه‌نگی ئه‌هلی بیدعه‌ت و رافزییان‪ ،‬به‌ڵکو بۆ‬ ‫نه‌هێشتن و له ناوبردنیان به چه‌ن له‌شکره‌وه که‌وتۆته جواڵن به پێی فه‌رمانی حه‌زره‌تی ڕه‌سول له پێش‬ ‫به‌کارهێنانی شمشێر و ڕم دا‪ ،‬ئیسالمهتییان ئه‌خه‌ینه به‌ر‪ .‬ئه‌گه‌ر شا له قبوڵکردنی دینی هه‌ق سه‌رپێچی بکا‬ ‫ئه‌بێ وه‌کو بێ غیره‌ته‌کان له ده‌می شمشێر ڕو وه‌رگێڕێ‪ .‬ئێمه‌ش به پێی نه‌سی قورئان شمشێرمان هه‌ڵکێشاوه‬ ‫تا نیشانه‌کانی توڕه‌بونی خۆمان ده‌رببڕین" (هامر‪)0003 :‬‬ ‫له دوای ڕاگه‌یاندنی جه‌نگ‪ ،‬ناوچه‌کانی ئیره‌وان‪ ،‬نه‌خچه‌وان‪ ،‬قه‌ره‌باغ‪ ،‬کاول کران‪ .‬له حوزه‌یرانی ‪ 0661‬ز‪/‬‬ ‫‪ 710‬ک له چه‌مه‌نی ئارپا چای باره‌گا خرا‪ .‬ڕۆژی دواییتر له که‌ناری ڕوباری ئاراس دا له قه‌ره حه‌سار قشونی‬ ‫قه‌ره‌مانی که‌وته بۆسه‌ی هێزی ئێرانه‌وه‪.‬‬ ‫ئێرانیه‌کان له ده‌وری خۆیان له دائیره‌یه‌ک دا به هه‌ر الیه‌کی دا بۆ ماوه‌ی ‪ 6‬ڕۆژه‌ڕێ ئاواییان نه‌هێشت بو‪.‬‬ ‫(هامر‪)0003 :‬‬ ‫له ‪ 1‬ی ئاب دا سپاییهکی عوسمانی که الی ئێرانیه‌کان ئه‌سیر بو گه‌یشته قه‌اڵی بایه‌زید‪ .‬نامه‌یه‌کی له‬ ‫تههماسبهوه هێنا بو بۆ سلێمان‪ ،‬تێی دا نوسی بوی‪" :‬له به‌رامبه‌ر ئه‌و کاولیه دا که به‌سه‌ر ویالیهتهکانی ئێرانت‬ ‫دا هێناوه‪ ،‬واڵت و شوێن و مه‌مالیکی عوسمانی کاول و وێران ئه‌که‌م‪ .‬له به‌ر ئه‌وه‌ی که له بازوی خۆت دا هیچ‬ ‫هێزێکی تێ دا شک نابه‌ی‪ ،‬خۆت له زۆرانبازی پاڵه‌وانه‌کان و به‌کارهێنانی شیر و ڕم ئه‌دزیته‌وه‪ ،‬پشت به‬ ‫هاویشتنی تۆپ و خاڵیکردنه‌وه‌ی تفه‌نگ ئه‌به‌ستی‪ ،‬ئازایه‌تی و جوامێری خۆت له تااڵنکردنی شتی خه‌ڵک و‬ ‫سوتاندنی خانوی بێ نه‌وایان دا ئه‌نوێنی‪ ،‬له گه‌ڵ هه‌مو ئه‌وانه‌یش دا‪ :‬ئاشتی له جه‌نگ و دۆستایه‌تی له‬ ‫دوژمنایه‌تی باشتره‪( ".‬هامر‪)0007 :‬‬ ‫هاوزه‌مان له گه‌ڵ گه‌یشتنی ئه‌م نامه‌یه‌دا‪ ،‬هه‌واڵ گه‌یشت که هێزه‌کانی عوسمانی شکستێکی سه‌ختیان خواردوه‬ ‫و‪ ،‬به‌گێکی گه‌وره‌ی کوردیش گوم بوه‪ .‬سه‌دری ئه‌عزه‌م ئه‌حمه‌د پاشا له وه‌اڵمی نامه‌که‌ی شادا که ئه‌سیرێکی‬ ‫عوسمانی هێنابوی‪ ،‬نامه‌یه‌کی بۆ وه‌زیری شا نوسی‪" :‬هه‌مو ئه‌زانن کام ال له ترسان له‌رزی لێ هاتوه‪ .‬ئێستا که‬ ‫نێچیروان له نێچیرگا گه‌ڕاوه‌ته‌وه چه‌قه‌ڵ وه‌کو شێری ئازا له بێشه‌دا ته‌راتێن ئه‌کا‪ .‬والیهتهکانی مه‌مالیکی ئێران‬ ‫هێشتا له سایه‌ی مهنجهنیقهکانی عوسمانیه‌وه تیره و تاریکه‪ .‬ئه‌گه‌ر ئێرانیه‌کان ئازان با له ده‌شته‌کان دا‬

‫‪11‬‬


‫بەشی یەکەم‪ :‬گەڕانەوە بۆ دواوە‬

‫ڕوبه‌ڕوی عوسمانیه‌کان ببنه‌وه‪ ،‬ئه‌وانیش ئاماده‌ن که تۆپ و تفه‌نگ هه‌ڵپه‌سێرن‪ ،‬به شیر و نێزه‌وه بۆیان بچنه‬ ‫مه‌یدانه‌وه و‪ ،‬هێزی بازوی خۆیان ده‌ربخه‌ن‪( ".‬هامر‪)0007 :0 :‬‬ ‫له وه‌اڵمی نامه‌یه‌ک دا که وه‌زیری ئێرانی بۆ ئه‌یاس پاشای حاکمی ئه‌رزڕۆم نوسی بوی‪ ،‬وه‌زیری عوسمانی‬ ‫نامه‌یه‌کی تری بۆ وه‌زیری ئێرانی نوسی و‪ ،‬به ئه‌سیرێکی ئێرانی دا ناردیه‌وه‪ .‬ئێرانیه‌کان له‌و نامه‌یه‌دا که بۆ‬ ‫ئه‌یاس پاشایان نوسی بو‪ ،‬وایان ده‌رخست بو که عوسمانی داوای ڕێککه‌وتنیان کردوه‪ ،‬له به‌رئه‌وه وه‌زیری‬ ‫عوسمانی نامه‌که‌ی به‌م جۆره وه‌اڵم دایه‌وه‪" :‬ئه‌گه‌رچی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له به‌ستنی ئاشتی ڕو وه‌رناگێڕێ‪،‬‬ ‫به‌اڵم هیچ کات تکای ئاشتی له‌وه‌وه ده‌ستی پێ نه‌کردوه‪".‬‬ ‫له وه‌اڵمی به‌شێکی تری نامه‌ی وه‌زیری ئێرانی دا که ده‌رباره‌ی ئایه‌تی‪" :‬من قتل مؤمنا متعمدا فجزائه جهنم‬ ‫خالدا" بو‪ ،‬نوسی بوی‪" :‬ئه‌م ئایه‌ته شه‌ریفه سه‌باره‌ت به کوشتنی موسوڵمانان و موئمینان ئه‌م حوکمه‌ی‬ ‫فه‌رموه‪ ،‬نه‌ک ده‌رباره‌ی ئێرانیه‌کان‪ ،‬که له به‌رزایی مینبه‌ره‌کانی خۆیانه‌وه سه‌حابه‌ی حه‌زره‌تی ڕه‌سول و ‪3‬‬ ‫خه‌لیفه له‌عنه‌ت ئه‌که‌ن‪ .‬ئه‌گه‌ر که‌سانی وه‌ها بێ دین نه‌بن‪ ،‬ئه‌ی ئه‌بێ بێدینی بدرێته پاڵ کام میلله‌ت؟ دینی‬ ‫حه‌قیقی ئیسالم نۆ سه‌دو شه‌ست ساڵه به‌رقه‌راره‪ ،‬به‌اڵم ئاینی ئه‌هلی بیدعه‌ت و رافزیهکان په‌نجا ساڵه بره‌وی‬ ‫پێ دراوه‪.‬‬ ‫سه‌باره‌ت به بێ ئیعتیباری دنیا و بێ ده‌وامی گه‌وره‌یی و سه‌ڵته‌نه‌ت‪ ،‬پادشاهی ئێمه که هه‌میشه ئه‌وه‌ی له‬ ‫به‌رچاوه‪ ،‬پێویستی به‌وه نیه خه‌ڵکی بیری بخه‌نه‌وه‪ .‬به‌اڵم ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی موسالهحه نوسرا بو‪ ،‬بابیعالی‬ ‫هه‌میشه له ڕوی دۆست و دوژمن دا کراوه‌ته‌وه‪ .‬ئه‌گه‌ر ئێرانیه‌کان له ڕاستی دا ئه‌یانه‌وێ سوڵح بکرێ ئه‌بێ‬ ‫ئێلچیهکی خاوه‌ن شانی شایسته بنێرن‪ ،‬تا ئه‌م کاره به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێ‪ .‬خۆ ئه‌گه‌ر خه‌یاڵی شتێکی تریان هه‌یه‪،‬‬ ‫ئه‌وا عوسمانیه‌کان له سه‌ر سنور ڕاوه‌ستاون‪ ،‬ئه‌وسا هه‌ر زیان و غهرامهتێ له ڕه‌عیه‌ت بدرێ گوناهی ئه‌که‌وێته‬ ‫ملی حوکمڕانه‌کانی ئه‌وان‪( ".‬هامر‪)0002 :00 :‬‬ ‫کاتێ له پردی چوپان په‌ڕینه‌وه له حه‌سه‌ن قه‌لعه ئۆردوی خست‪ .‬له‌وێ سوڵتان بێگلهربێگهکانی دیاربه‌کر و وان‬ ‫له گه‌ڵ سه‌رۆکه‌کانی کوردی به خهاڵت سهربهرزکرد‪ .‬هاوزه‌مان له گه‌ڵ ئه‌مه‌دا‪ ،‬هێزی عوسمانی لوڕستان و‬ ‫شاره‌زوری به قهاڵکانیهوه زه‌وت کرد بو‪ ،‬به‌گه‌کانی کورد چونه ژێر سایه‌ی عوسمانیه‌وه‪( .‬هامر‪)0000 :‬‬ ‫قولیخان قورچی قاجار‪ ،‬سه‌رکرده‌ی قهراواڵنی تایبه‌تی شاهی له ‪ 710‬ک‪ /‬ئه‌یلولی ‪ 0661‬ز دا به نامه و په‌یامی‬ ‫تههماسبهوه گه‌یشته ئه‌رزڕۆم و پێشوازیه‌کی شاهانه‌ی لێ کرا‪ .‬ئێلچی شا تکای ڕاگرتنی جه‌نگی له سوڵتان‬ ‫کرد‪ .‬سوڵتان تکاکه‌ی گرت و وه‌زیره‌کان وتیان‪" :‬تا له الیه‌ن ئێرانیه‌کانه‌وه په‌یمان نه‌شکێ‪ ،‬له الیه‌ن‬ ‫عوسمانیه‌وه ڕێگه‌ی جه‌نگ ناگیرێ‪( ".‬هامر‪)0000 :‬‬ ‫‪ 1‬ڕۆژی دواییتر سوڵتان که‌وته ڕێ‪ .‬دوای ‪ 02‬ڕۆژ گه‌یشته سیواس‪ .‬دوای ئه‌وه‌ش به ‪ 00‬ڕۆژ گه‌یشته‬ ‫ئاماسیه‪ .‬بۆ زستان له ئاماسیه مایه‌وه‪ .‬فه‌ڕوخزاد به‌گ ئیشێک ئاقاسی‪ ،‬له الیه‌ن شاوه کرابوه "وه‌زیری‬ ‫موختار" بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ‪ .‬نامه‌یه‌کی درێژی له شاوه بۆ سوڵتان هێنا بو سه‌باره‌ت به ڕێککه‌وتنی هه‌ردو‬ ‫ده‌وڵه‌ت‪ .‬پێشوازی شاهانه له ئێلیچی ئێران کرا‪ .‬سوڵتان سلێمان وه‌اڵمی شای دایه‌وه و به‌ڵێنی دایه؛ "تا ئێران‬ ‫په‌یمانی ئاشتی نه‌شکێنێ‪ ،‬ئه‌وان پێڕه‌وی ئه‌که‌ن‪( ".‬هامر‪)0000 :‬‬ ‫له سه‌رده‌می شا ئیسماعیل و سوڵتان سه‌لیمه‌وه هیچ جۆره ڕێککه‌وتن و ئاشتیه‌ک له نێوان ئێران و عوسمانی‬ ‫دا نه‌بوبو‪ .‬ئه‌م چه‌ند نامه‌یه بون به بناغه‌ی یه‌که‌مین ڕێککه‌وتنی ئێرانی– عوسمانی و‪ ،‬به‌م ڕێککه‌وتنه‪ ،‬که له‬ ‫مێژوی پێوه‌ندیه‌کانی ئێرانی– عوسمانی دا به ڕێککه‌وتننامه‌ی ئاماسیه (ڕه‌جه‌بی ‪ 713‬ک‪ 07 /‬ی مایسی‬ ‫‪ 0666‬ز) ناسراوه‪ ،‬جه‌نگی ‪ 02‬ساڵه‌ی نێوان ڕۆم و عه‌جه‌م ته‌واو بو‪.‬‬

‫‪11‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫ئه‌م ڕێککه‌وتنه که "شهرعیبون" ی ده‌وڵه‌تی شیعه‌ی ئێرانی سه‌لماند‪ ،‬ڕێکه‌وتی ئه‌و ڕۆژه‌ی ئه‌کرد که سوڵتان‬ ‫محه‌مه‌دی فاتیح ئه‌سته‌موڵی گرت و‪ ،‬بناغه‌ی فتوحاتی عوسمانی له ئه‌وروپا دانا‪.‬‬

‫په‌یماننامه‬ ‫عههدنامهی سوڵحی ئاماسیه (‪ 6555‬ز‪ 061 /‬ک)‬ ‫ئه‌م رێککه‌وتنه بریتیه له نامه ئاڵوگۆڕکراوه‌کانی شا و سوڵتان و وه‌زیره‌کانی ههردوال‪ ،‬که له به‌ڵگه‌یه‌کی‬ ‫یه‌کخراودا نه نوسراونه‌ته‌وه‪ ،‬به‌اڵم له هه‌ڵسه‌نگاندنی تێكڕای نامه و گفتوگۆی ههردوالدا به‌نده سه‌ره‌کیه‌کانی‬ ‫بریتیه له‪:‬‬ ‫‪ .0‬به الداخستنی کێشه‌ی ئه‌رزی‬ ‫به پێی ته‌رازوی هێزه‌کانی ههردوال‪ .‬ئه‌رمه‌نستان و گورجستان و کوردستان له به‌ینی هه‌ردو ده‌وڵه‌تدا دابه‌ش‬ ‫کران‪ .‬ناوچه عه‌ره‌بنشینه‌کان بونه به‌شی عوسمانی‪ .‬قارس به بێالیه‌نی بمێنێته‌وه‪ ،‬قهاڵکهی به کاولی بمێنێته‌وه‬ ‫هیچ الیهکیان ئاوه‌دانی نه‌که‌نه‌وه و هێزی لێ دانه‌نێن‪.‬‬ ‫کاربه‌ده‌ستانی سنوره‌کان نه‌هێڵن کێشه‌وبه‌ره دروست ببێ‪.‬‬ ‫‪ .0‬بهالداخستنی کێشه‌ی مه‌زه‌بی‬ ‫عوسمانی رێ به زائێرانی ئێرانی بدا بچن بۆ زیاره‌تی شوینه پیرۆزه‌کان و بۆ حه‌جی مه‌که و مه‌دینه و‪،‬‬ ‫فه‌رمان بدا به کاربه‌ده‌ستانی خۆی له گه‌ڵ شیعه ره‌فتاری باش بکه‌ن‪.‬‬ ‫سه‌فه‌ویش دهسههڵبگرن له لهعنهتکردنی سێ خه‌لیفه‌که و عائیشه‌ی هاوسه‌ری پێغه‌مبه‌ر و ئیمامه‬ ‫خۆشه‌ویسته‌کانی سونه‪.‬‬ ‫‪ .3‬بهالداخستنی کێشه‌ی سیاسی‬ ‫داڵده‌ی شازادە و ئه‌میره راکردوهکانی یه‌کتری نه‌ده‌ن‪ ،‬ئه‌گه‌ر شازاده یا ئهمیریک له الیهکهوه بۆ الکه‌ی تر‬ ‫هه‌اڵت‪ ،‬بدرێته‌وه ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌که‌ی خۆی‪.‬‬

‫سه‌رچاوه‌کان‬ ‫هامر پورگشال‪ ،‬تاریخ امبراطوری عثمانی‪ ،‬ترجمه میرزا زکی علی آبادی‬ ‫شه‌ره‌فنامه‌ی هه‌ژار‬ ‫اصغر جعفر ولدانی‪ ،‬بررسی تاریخی اختالفات مرزی ایران و عراق‪ ،‬تهران‪ :‬دفتر مطالعات سیاسی و بین المللی‬ ‫دکتر منوچهر پارسادوست‪ ،‬ریشههای تاریخی اختالفات عراق و ایران‪ ،‬چاپ سوم‪ .‬شرکت سهامی انتشار‪ ،‬تهران ‪.0319‬‬

‫‪11‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫‪75‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫‪75‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬

‫پێشەکی‬ ‫دەوڵەتی شاری سومەری و دەوڵەتی واڵتی ئاکەدی‬ ‫وتووێژی ئاغایەک و کۆیلەکەی‬ ‫الوژەی لوگالباندا‬ ‫الوژەی گلگامێش‬ ‫الوژەی گلگامێش و ئاگا‬ ‫الوژەی گلگامێش و ئەنکیدو و جیهانی ژێر‌و‬ ‫بالۆرەی سەرکەوتنی سەرجۆن‬ ‫بالۆرەی سەرکەوتنی نارام سین‬ ‫بالۆرەی سەرکەوتنی ئوتو خیگال‬ ‫شەریعەتی حامورابی‬

‫‪61‬‬ ‫‪67‬‬ ‫‪75‬‬ ‫‪79‬‬ ‫‪301‬‬ ‫‪363‬‬ ‫‪361‬‬ ‫‪383‬‬ ‫‪381‬‬ ‫‪393‬‬ ‫‪391‬‬

‫‪75‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫‪06‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫پێشەکی‬ ‫لە ژیانی چەند ساڵەی شاخ دا چەند جارێ لە کاتی هەڵکەندنی بناغەی خان‌و بۆ بارەگا و سەنگەر لە هەندێ‬ ‫ناوچەی شاخاوی دا‪ ،‬کارکەرەکان چەند جارێ توشی گۆزە و خشت و ئێسکوپروسکی کۆن ئەبون‪ ،‬بەوپەڕی‬ ‫بێباکیەوە‪ ،‬گۆزەکانیان ئەشکان و‪ ،‬ئێسقانەکانیان فڕێ ئەدا‪ .‬ئەگەر شتێکی بە نرخی تێدا بوایە‪ ،‬وەکو دراو‪،‬‬ ‫خشڵ‪ ،‬یا پەیکەر‪ ،‬هەڵی ئەگرت بۆ خۆی و‪ ،‬ئەوی تری توڕ ئەدا‪ .‬ئەوانەی کارەکەیان ئەکرد‪:‬‬ ‫کەسیان خۆیان بە خاوەنی ئەو شتانە نەئەزانی‪.‬‬ ‫کەسیان ئەو ئێسقان و ئێسکوپروسکەیان بە هی باووباپیری خۆیان نەئەزانی‪.‬‬ ‫کەسیان ئەو گۆزانەیان بە گۆڕ یا گەنجینەی کەلوپەلی گرانبەهای باوباپیری دانیشتوانی ناوچەکەی ئێستا‬ ‫نەئەزانی‪.‬‬ ‫بەڵکو ئەو شوێنەوارەیان بە هی گه‌لێکی بێگانە ئەزانی‪.‬‬ ‫لە بەر ئەوە بەرامبەر بەو شتانە کە چیرۆکی چەند ئەڵقەی گرنگی مێژوی ناوچەکە ئەگێڕنەوە بێ پەروا بون‪،‬‬ ‫ئەشێ کورد گەلێکی بێ رابوردو بێ؟‬ ‫ئەشێ کورد لە ئاسمانەوە هاتبێ نیشتەجێی ئەم سەرزەمینەی ئێستا بوبێ؟‬ ‫ئەو ئێسقانە مرۆییانە ی لە ئەشکەوتەکانی کوردستان دا دۆزراونەتەوە‪ ،‬کە ئەگەڕێنەوە بۆ هەزاران ساڵی پێش‬ ‫ئێستا‪ ،‬هی کێ بون؟‬ ‫ئەو ئێسکانەی بەردەوام ئەدۆزرێنەوە هێ کێن و نەوە و وەچە و منااڵنی ئەوانە لە کوێن؟‬ ‫کێ بون ئەوانەی گابەردەکانی بێستون‪ ،‬زینانەی هەورامان‪ ،‬پەیکوڵی‪ ،‬دەربەندی گاور‪ ،‬پیرەمەگرون‪ ،‬بێتواتە‪،‬‬ ‫سەرپولی زەهاو‪ ،‬بێلولە‪ ...‬یان نەخشاندوە؟‬ ‫کێ بون ئەوانەی هەزاران خشتی قوڕیان لە شمشارە و نوزی نوسیوە؟‬ ‫کێ بون ئەوانەی قەاڵی هەولێر و قەاڵی کەرکوک و‪ ،‬گردەکانی دەشتی شارەزور و دەشتی بیتوێن و دەشتی‬ ‫هەولێریان دروست کردوە؟‬

‫‪06‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫تۆ بڵێی هەمو ئەو کێل و خشت و سواڵەتە نوسراوانەی لە کوردستان دۆزراونەتەوە و لێرە بە دواوەش‬ ‫ئەدۆزرێنەوە‪ ،‬هەر کێلی سەرکەوتنی داگیرکەران بن لە کوردستان دا چەقاندویانن و بۆ شکاندنی چاوی‬ ‫دانیشتوانی ناوچەکە بە جێیان هێشتون؟ وەکو هەندێ نوسەر هەمیشە ئەیڵێنەوە‪.‬‬ ‫ئاخۆ کورد نەتەوەیەکی بێ رابوردوە؟‬ ‫یان وەکو لە نیشتمانەکەی خۆی دا کراوە بە بێگانە‪ ،‬لە رابوردەکەیشی کراوە بە بێگانە؟‬ ‫دەسەاڵتی داگیرکەر‪ ،‬کوردی توشی دەردی "لەخۆبێگانەبون" کردوە‪.‬‬ ‫کوردی ئاسایی‪ ،‬خۆی بە خاوەنی شاخەکانی و دەشتەکانی‪ ،‬لێڕەوار و ئاوەکانی‪ ،‬سامانی سەرزەوی و ژێرزەوی‬ ‫کوردستان نازانێ‪ ،‬لە نیشتمانەکەی خۆی دا خۆی بە بێگانە ئەزانێ‪ ،‬بۆیە گوێ ناداتە‪ ،‬پاکیی ژینگە و‪،‬‬ ‫پاراستنی ژینگە و سامانە سروشتیەکەی‪ .‬گوێ ناداتە شوێنەوارە دێرینەکانی‪.‬‬ ‫سااڵنی درێژی ژێردەستەیی هەستی "لەخۆبێگانەبون" ی لە الی کورد‪ ،‬چ وەکو تاک و چ وەکو کۆمەڵ‬ ‫خوڵقاندوە‪ .‬وای کردوە کورد لە ناو دەرونی خۆی دا‪ ،‬لە ناو ئەو کۆمەڵەی تێیدا ئەژی‪ ،‬لە ناو ئەو نیشتمانەدا‬ ‫کە تیا ئەژی‪ ،‬خۆی بە بێگانە بزانێ‪ ،‬ئەم هەستە بە جۆرێکی بینراو لە بوارەکانی ژیان دا هەستی پێ ئەکرێ‪:‬‬ ‫بگاتە هەر مەلێکی کێوی‪ ،‬بۆی بکرێ ئەیکوژێ‬ ‫بگاتە هەر دەعبایەکی کێوی‪ ،‬گۆشتی بخورێ یا نەخورێ‪ ،‬بتوانێ ئەیکوژێ‬ ‫بگاتە هەر گوڵ و گژوگیایەکی کێوی‪ ،‬دەستی بیگاتێ‪ ،‬هەڵی ئەکەنێ‬ ‫بگاتە هەر دارودەوەنێ‪ ،‬بۆی بکرێ‪ ،‬لقەکانی ئەشکێنێتەوە و دارەکە ئەبڕێتەوە‬ ‫بگاتە شوێنەواری دێرین‪ ،‬بێ لێکدانەوە تێکی ئەدا‪.‬‬ ‫ئەگەرچی هەزاران خشت و بەردی نوسراو و نەخشێنراو لە کوردستان دۆزراونەتەوە و‪ ،‬هەزارانیش رەنگە‬ ‫هێشتا لە ژێر گڵ دا بن‪ ،‬بەاڵم تا ئێستا لە هیچ ناوەندێکی زانستی‪ :‬زانکۆکان‪ ،‬مۆزەخانەکان‪ ،‬وەزارەتەکانی‬ ‫رۆشنبیری‪ ،‬خوێندنی بااڵ‪ ،‬پەروەردە‪ ،‬گەشتوگوزار‪ ...‬گرنگیەکی ئەوتۆ بەم بوارە نەدراوە‪ ،‬تا ئێستا کورد چەند‬ ‫پسپۆڕێکی خوێندنەوەی خەتی مێخی نیە و‪ ،‬تا ئێستا بە شێوەیەکی سیستەماتیک لە کوردستان کاری کنە و‬ ‫پشکنین و خوێندنەوەی شوێنەوارە نوسراو و پاشماوە نوسراوەکان نەکراوە‪ .‬تا ئێستا "دێرینەوانی"‬ ‫نەکراوەتە بەرنامە‪.‬‬ ‫شوێنەوارناسانی ئەوروپایی و ئەمەریکایی سەدان تێکستی کۆنی سۆمەری‪ ،‬ئاکەدی‪ ،‬بابلی‪ ،‬ئاشورییان ساخ‬ ‫کردۆتەوە و‪ ،‬لە زمانە ئەسلیە مردوەکەی خۆیەوە تەرجومەیان کردوە بۆ زمانە زیندوەکانی دنیا و‪ ،‬دەیان کتێب‬ ‫و لێکۆڵینەوەیان لە سەر نوسیون‪ ،‬لە ناو ئەوانەدا دەیان بابەتیان پێوەندییان لە گەڵ دانیشـتوانی ئەو‬ ‫سـەردەمەی کوردسـتان دا هەیە‪ .‬بەاڵم تا ئێستا وەکو پێویست سەرنجی لێکۆڵەری کوردیان رانەکێشاوە و‪ ،‬تا‬ ‫ئێستا لە ناو کوردا چەند پسپۆڕێ پەیدا نەبون شارەزای خوێندنەوەی خەتی مێخی بن و‪ ،‬بەشێ لە هەوڵەکانی‬ ‫خۆیان تەرخان بکەن بۆ خوێندنەوە و ساخکردنەوەی هیچ نەبێ بۆ ئەو نوسراوانەی لە کوردستان‬ ‫دۆزراونەتەوە‪.‬‬ ‫کوردستان الیەکی زاگرۆسە و الیەکی میزۆپۆتامیا یە‪ ،‬لە الیەکەوە کورد بەشدار بوە لە شارستانێتی ئەم دو‬ ‫دەڤەرەدا و‪ ،‬لە الیەکی ترەوە شارستانێتی ئەوانیش کاریان لەم کردوە‪ ،‬لە کاتێک دا کورد‪ ،‬کەم و زۆر‪ ،‬ئاگای لە‬ ‫‪06‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫ئەدەبی زاگرۆس و ئێرانە‪ ،‬بە تایبەتی لە رێگەی زمانی فارسیەوە‪ ،‬کەمێکی زۆر کەم نەبێ ئاگای لە ئەدەبی‬ ‫میزۆپۆتامیا نیە‪ .‬لە کاتێک دا ئەدەبی میزۆپۆتامیا لە چاو ئەدەبی دێرینی گەلێ ناوچەی تردا دەوڵەمهن ترە‪ ،‬بە‬ ‫تایبەتی ئەم لە سەر قوڕی سورەوەکراو نوسراوەتەوە و‪ ،‬هۆی مانەوەی بەهێزتر بوە لە چاو گەاڵ و کاغەز و‬ ‫چەرم و تەختە‪ ...‬ئەشێ ئەدەبی میزۆپۆتامیا ‪ ،‬زۆر جار یا هەندێ جار‪ ،‬یاریدەر بێ بۆ ئەوانەی لێکۆڵینەوە لە‬ ‫الیەنە جیاوازەکانی بواری کۆمەاڵیەتی دا ئەکەن بۆ ئەوەی بتوانن رەگی هەندێ لەو نەریت و بیروباوەڕە‬ ‫باوانەی لە ناو کۆمەڵی کوردا هەبون یا هەن لە ناو باوەڕەکانی ئەو سەردەمەدا بدۆزنەوە‪.‬‬ ‫زاناکانی شوێنەوارناسی‪ ،‬بە تایبەتی زاناکانی جو‪ ،‬بایەخێکی زۆریان داوە بە شارستانێتی میزۆپۆتامیا و‬ ‫هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ گونجاندنی روداوەکان و ئەفسانەکانی ناوچەکە لە گەڵ گێڕانەوەکانی تەورات دا‪.‬‬ ‫رەنگە ئەمە مەاڵمەتی دینیی هەبوبێ‪.‬‬ ‫هاوشانی ئەوان‪ ،‬ز اناکانی شوێنەوارناسی‪ ،‬بە تایبەتی زاناکانی عەرەب‪ ،‬بایەخێکی زۆریان داوە بە بەشی‬ ‫خواروی میزۆپۆتامیا و هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ سەلماندنی سامی بونی رەگەزی ئاکەدی و بابلی و ئاشوری‪.‬‬ ‫بەشی سەروی ناوچەکە‪ ،‬کە مەڵبەندی ژیانی کورد بوە‪ ،‬پشتگوێ خراوە‪ .‬رەنگە ئەمەش مەاڵمەتی سیاسیی‬ ‫هەبوبێ‪.‬‬ ‫کوردستانی عیراق‪ ،‬لە سەرەتای بیستەکانی سەدەی بیستەمەوە‪ ،‬کە خراوەتە سەر عیراق‪ ،‬هەرگیز ئارامیەکی‬ ‫درێژخایانی بە خۆیەوە نەدیوە‪ ،‬هەمیشە مەڵبەندی شۆڕشی چەکدار بوە‪ .‬کاری ئارکیۆلۆجی کە پێویستی بە‬ ‫پشودرێژیە‪ ،‬بێ هەلومەرجی ئارام و بێ ئاسایشی سیاسی و کۆمەاڵیەتی ئەنجام نادرێ‪ .‬ئێستا لە کوردستان دا‬ ‫چەندین زانکۆ و‪ ،‬چەندین مۆزەخانە و‪ ،‬چەندین دەزگای رۆشنبیری تێ دایە‪ ،‬ئەتوانێ ببێتە یەکێ لە ناوەندە‬ ‫گرنگەکانی لێکۆڵینەوە و پشـکنینی شـوێنەوارناسـی و‪ ،‬سـەرەتای لێکۆڵینەوەیەکی سـیسـتەماتیک دەس پێ‬ ‫بکا لە سەر گەالنی ز اگرۆس و گەالنی ناوچەکانی دەوروبەری سەرچاوەکانی روباری دیجلە و روباری فورات‬ ‫و چەمەکانیان و‪ ،‬شارستانێتی و دەوریان لە روداوەکانی ناوچەکە و‪ ،‬لە پێکهێنانی نەتەوەی کوردا‪ .‬لە باتی‬ ‫ئەوەی مێژونوس و توێژەری کورد تیۆریەکانی زاناکانی بێگانە دوبارە بکەنەوە‪ ،‬خۆیان ببنە خاوەنی‬ ‫قوتابخانەیەکی تایبەتی شوێنەوارناسیی کوردستانی‪ ،‬زاناکانی بێگانە پشت بە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی ئەوان‬ ‫ببەستن‪.‬‬ ‫ئەوەی لێرەدا من کردومە‪ ،‬وەرگێڕانی تێکستی چەند الوژە و بالۆرەیە‪ ،‬هەندێکی لە عەرەبی و هەندێکی لە‬ ‫ئینگلیزیەوە‪ ،‬ئەگەر یەکێ بە الیەوە سەیر بێ و بپرسێ من مەبەستم لەم کارە چی بوە؟‬ ‫ئەڵێم مەبەستم ئەوەیە‪ :‬سەرنجی کورد‪ ،‬بە تایبەتی زانا ئاکادیمیەکانی‪ ،‬رابکێشم بۆ گەنجینەی دەوڵەمەندی ئەو‬ ‫کەلەپورە زۆرەی میزۆپۆتامیا کە بەشێکی هی خۆیەتی و‪ ،‬بەشێکی پەیوەندی بە مێژوی رابوردی ئەوەوە هەیە‪.‬‬ ‫پاشماوە و شوێنەوارە دێرینە کانی لە ناوچە شاخاویە سەختەکانی کوردستان دا دۆزراونەتەوە‪ ،‬زیاتر لەوەی‬ ‫نیشانەی پەیوەندی "داگیرکەر" و "داگیرکراو" بێ‪ ،‬نیشانەی پەیوەندی سیاسی و ئابوری و کۆمەاڵیەتی نێوان‬ ‫گەلەکانی دانیشتوی کوردستان و گەلەکانی سومەری و ئاکەدی و بابلی و ئاشوریە‪.‬‬

‫‪06‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫زمانی گێڕانەوەی الوژەکان‬ ‫یەکەم‪،‬‬ ‫لەم بەشەی گوڵچنینەکان دا‪ ،‬کە وەرگێڕانی چەردەیەکە لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‪ ،‬زمان و وشەگەلێکم بە کار هێناوە‬ ‫رەنگە بۆ هەندێ کەس جێگەی پرسیار بێ‪ .‬هەوڵم داوە ژمارەیەک لەو وشانەی لە زمانی نوسینی ئێستادا‬ ‫بەکار ناهێنرێن یا کەمتر بە کار ئەهێنرێن و خەریکە لە بیر ئەچنەوە‪ ،‬جارێکی تر بهێنمەوە ناو کایەی نوسین‪،‬‬ ‫رەنگە پێشکەوتنی ژیان و گۆڕان و گەشەکردنی کۆمەڵی کوردی و واڵتەکەی‪ ،‬ئاخاوتنی رۆژانەی خەڵک‪،‬‬ ‫پێویستی بە هەندێ لەم وشانە نەمابێ‪ ،‬بەاڵم ئەشێ هەندێکیان بە زیندویەتی بهێڵرێنەوە و‪ ،‬مەعنای تازەیان پێ‬ ‫ببەخشرێ‪.‬‬ ‫دوەم‪،‬‬ ‫هەندێ وشە لێرەدا بۆ یەکەم جارە بەو مەعنایە بە کار هێنرابێ‪.‬‬ ‫لە ئەدەبی گەالن بۆ هەر بابەتێ‪ ،‬زارەکی یا نوسراو‪ ،‬ناوێکی تایبەتی لێ نراوە‪ .‬ملحمة‪ ،‬اسطورة‪ ،‬قصة‪ ،‬خرافة‪.‬‬ ‫هەر یەکە ناوێکی تایبەتییان هەیە‪ .‬لە ئەدەبی کوردی دا ئەمە هێشتا نەچەسپیوە‪.‬‬ ‫"ملحمة"‪ ،‬کە لە ئەدەبی گەالن دا جێگەیەکی تایبەتی هەیە و‪ ،‬تا ئێستاش وەکو بەشێ لە کەلەپوری شارستانی‬ ‫خۆیان‪ ،‬هەمیشە بە شێوەی جۆراوجۆر‪ ،‬زیندوی ئەکەنەوە‪ ،‬لە زمانی کوردیش دا "ملحمة" گرنگیەکی تایبەتی‬ ‫هەبوە‪ ،‬رەنگە پێش کورد خۆی رۆژهەاڵتناسەکان بایەخیان بەم بابەتە دابێ و‪ ،‬کۆیان کردۆتەوە‪ ،‬لێکۆڵینەوەی‬ ‫زمانەوانی‪ ،‬کۆمەاڵیەتی‪ ...‬یان لە سەر کردوە‪ .‬لەو بوارەدا‪ :‬ئۆسکارمان‪ ،‬باسیل نیکیتین‪ ،‬مینورسکی‪ ...‬رەنجی‬ ‫زۆریان داوە‪.‬‬ ‫لە زمانی کوردی دا بۆ ئەم بابەتە ئەدەبیە چەندین ناوی هەیە‪ ،‬لەوانە‪ :‬الوک‪ ،‬الوژە‪ ،‬بەیت‪ ،‬حەیران‪...‬‬ ‫ئۆسکارمان‪ ،‬لە کتێبەکەی دا‪" :‬توحفەی موزەفەریە" کە بە ئەڵمانی نوسیوێتی‪ ،‬چەندین بابەتی کۆکردۆتەوە‪ .‬لە‬ ‫کۆکردنەوەی ئەم بابەتە فۆلکلۆریە ئەدەبییانەدا‪ ،‬کە هێمنی موکریانی هێناونیەتیەوە سەر رێنوسی تازەی‬ ‫کوردی‪ ،‬ناوی "بەیت" ی بۆ داناون‪ .‬دیارە لەو سەردەمەدا لە موکریان هەر بەو ناوەوە ناسراون‪.‬‬ ‫باسیل نیکیتین‪ ،‬لە کتێبەکەی دا‪" :‬کورد‪ :‬لێکۆڵینەوەیەکی سوسیۆلۆجی و مێژویی"‪ ،‬کە بە فەرەنسی نوسیوێتی‬ ‫لە گێڕانەوەی ئەم چەشنە بابەتە دا‪ ،‬وشەی "الوژە" ی بە کار هێناوە‪ .‬محەمەدی قازی لە وەرگێڕانە فارسیەکەی‬ ‫دا هەمان وشەی "الوژە" ی هێشتۆتەوە‪ ،‬بەاڵم د‪ .‬نوری تاڵەبانی لە تەرجومە عەرەبیەکەی دا لە باتی وشەی‬ ‫"الوژە" وشەی "الوک" ی بە کار هێناوە‪.‬‬ ‫ئەشێ هەریەکەیان لە ناوچەی خۆی دا هەمان مەبەست بگەیەنێ یا مەبەستێکی نزیکی بگەیەنێ‪ ،‬بەاڵم کاتی ئەوە‬ ‫هاتوە ئەم وشانە‪ :‬داستان‪ ،‬سەرگروشتە‪ ،‬بەیت‪ ،‬بالۆرە‪ ،‬الوک‪ ،‬حەیران‪ ،‬سود‪ ،‬ستران‪ ،‬ئەفسانە و الوژە‪ ...‬ئیتر‬ ‫هەریەکەیان وەکو زاراوە تەرخان بکرێ بۆ چەشنێکی دیاریکراو لە ئەدەبی زارەکی و نوسراو‪ ،‬بۆ جۆرێکی‬ ‫دیاریکراو لە گێڕانەوەی بابەت‪ .‬لێرەدا بە پێی هەڵسەنگاندنێ کە بۆ دەقەکانی ئەدەبی سومەری کراوە‪ ،‬بە‬ ‫باشتر زانراوە بەرامبەر وشەی "ملحمة" وشەی "الوژە" بە کار بهێنرێ‪.‬‬ ‫الوژە‪ :‬ملحمة‪ .‬گێڕانەوەی بە سەرهاتی راستەقینە و هەڵبەستراوی دڵداری و قارەمانێتی شەڕوشۆڕ و ئەفسانەی‬ ‫پەری و دێ‌و و درنج و خێو بە شیعر و پەخشان‪ .‬لە بەرامبەر وشەی "‪ "epic‬ی ئینگلیزی و‪" ،‬ملحمة" ی عەرەبی‬ ‫و‪" ،‬حماسە" ی فارسی دا‪ ،‬بە کار هێنراوە‪.‬‬

‫‪06‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫گەڕە الوژ ە‪ ،‬کە هەندێ جار بۆ نیشاندانی پەشێوانی کارکردن بە کار ئەهێنرێ‪ ،‬لە ئەسڵدا لە دیوەخانەکان دا‬ ‫کە الوژە بە دەنگەوە وتراوە‪ ،‬هەندێ جار بەشدارانی کۆڕەکە بە سەرە یەک بە دوای یەک دا تەواویان کردوە‪،‬‬ ‫الوژەکە بە ریز بە سەریان دا گەڕاوە‪.‬‬ ‫هەر لەو بوارەدا هەوڵم داوە چەند وشەیەک بە مەعنای نوێ تێهەڵکێشی بابەتەکە بکەم لەوانە‪:‬‬ ‫چکاوە‪ :‬خالصة‪.‬‬ ‫تێوەردان‪ :‬مداخلة‪.‬‬ ‫تێچاندن‪ :‬تعلیق‪.‬‬ ‫سێیەم‪،‬‬ ‫لە زمانی نوسینی کوردیی ئێستا دا نیشانەیەک نیە بۆ جیاکردنەوەی ناوی مێ لە نێر‪ ،‬رەنگە ئەمە بە‬ ‫پێشکەوتنێکی کۆمەاڵیەتی دابنرێ بە ئاڕاستەی یەکسانی نێر و مێ‪ ،‬بەاڵم هەندێ جار پێویستی بابەتەکە ئەم‬ ‫هەاڵواردنە ئەخوازێ‪ ،‬ئەگینا تێکەاڵوی لە تێگەیشتنی بابەتەکەدا دروست ئەبێ‪ ،‬بۆیە هەوڵم داوە هەندێ وشەی‬ ‫نوێ لە سەر بنچینەی وشە کۆنەکان دابڕێژم‪.‬‬ ‫لە سەردەمی سومەری و ئاکادی و بابلی و ئاشوری دا‪ ،‬هەروەها لە یۆنانی کۆن دا‪ ،‬هێشتا دینی یەکخوایی (جو‪،‬‬ ‫کریستیان‪ ،‬ئیسالم) نەبوە‪ ،‬باوەڕیان بە فرەخوایی هەبوە‪ ،‬چەندین خوایان پەرستوە‪ ،‬بۆ هەر دیاردەیەکی‬ ‫سروشتی خوایەکیان داناوە‪ ،‬بە پێی تێگەیشتنی خۆیان وێنایان کردوە و "بت" یان لێ دروست کردوە‪.‬‬ ‫خواکانی ئەوان هەندێکیان نێر "اله" و هەندێکیان مێ "الهة" بون‪ ،‬هەندێ کەس و هەندێ شاخ و هەندێ روبار‬ ‫و هەندێ گیانداریان "تألیه" کردوە و‪ ،‬پەرستویانە‪ ،‬لە زمانی کوردی دا‪ ،‬نە لە نوسین دا و نە لە گێڕانەوەی‬ ‫زارەکی دا‪ ،‬ئەم ئاڵۆزیە چارە نەکراوە لێرەدا هەوڵ دراوە چارە بکرێ‪:‬‬ ‫خوا‪ :‬لە بەرامبەر "اله" ی عەرەبی و "‪ "God‬ی ئینگلیزی‪ ،‬بۆ پەرستراوی نێر‪.‬‬ ‫ماخوا‪ :‬لە بەرامبەر "الهة" ی عەرەبی و "‪ "Goddess‬ی ئینگلیزی‪ ،‬بۆ پەرستراوی مێ‪ .‬خوای مێیینە‪ .‬بە هەمان‬ ‫رێسا‪ :‬ماخێو‪ :‬خێوی مێیینە‪ ،‬مادێو‪ :‬دێوی مێینە‪ ،‬ماجنۆکە‪ :‬جنۆکەی مێیینە‪ ...‬وەکو مامان‪ ،‬ماکەو‪ ،‬مامر‪ ،‬مامز‪،‬‬ ‫مانگا‪ ،‬ماین‪..‬‬ ‫خوایاندن‪ :‬لە بەرامبەر "تألیة" ی عەرەبی و "‪ "To Deify‬ی ئینگلیزی‪.‬‬ ‫چوارەم‪،‬‬ ‫هەمو ئەو وشانەی لەم بابەتانەدا بەکارم هێناون‪ ،‬ئەگەر بۆ هەندێ خوێنەر نەناسراو‪ ،‬یا نەبیستراو‪ ،‬یا نائاشنا‪،‬‬ ‫بوبن‪ ،‬لە کۆتایی بابەتەکەدا هەوڵم داوە بە رونی بە ناسینیان بدەم‪ .‬بۆ ئەوەی بچمە بنجوبناوانی وشەکەش‬ ‫فەرهەنگەکانی‪ :‬شێخ محەمەدی خاڵ‪ ،‬مەعروف قەرەداخی‪ ،‬گیوی موکریانی‪ ،‬هەژاری موکریانیم پشکنیوە و‪،‬‬ ‫ئەگەر لە وێ دا نەدۆزرابنەوە لە خەڵکی پەیوەندیداری ناوچەکانیم پرسیوە‪.‬‬ ‫بڕوانە‪:‬‬

‫واسیلی نیکیتین‪ ،‬کرد و کردستان‪ :‬بررسی از نظر جامعەشناسی و تاریخی‪ ،‬ترجمة محمد قاضی‪ ،‬انتشارات نیلوفر‪ ،‬چاپ‬ ‫دوم زمستان ‪ .3166‬ص ‪.869 _ 818‬‬ ‫باسیلی نیکیتین‪ ،‬الکرد‪ :‬دراسە سوسیولوجیە وتاریخیە‪ ،‬نقله من الفرنسیة وعلق علیه‪ :‬الدکتور نوری طالبانی‪ ،‬دار الساقی‪،‬‬ ‫بیروت ‪ .1003‬ص ‪.211 _198‬‬

‫‪07‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫‪00‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫"دەوڵەتی شار" ی سومەری‬

‫"دەوڵەتی واڵت" ی ئاکەدی‬ ‫سومەر و "دەوڵەتی شار"‬ ‫لە ناوچەی میزۆپۆتامیا دا‪ ،‬بە تایبەتی لە جەبەل حەمرینەوە بەرەو خوار‪ ،‬رێژەی باران کەمترە لەوەی بۆ‬ ‫کشتوکاڵ پێویستە‪ ،‬هەروەها کانیی سروشتی لێ هەڵناقوڵێ تا ببێتە سەرچاوەی ئاودانی کێڵگە و رەز و باخ‪،‬‬ ‫تەنانەت ئاوخواردنەوەی مرۆڤ و ئاژەڵ‪ ،‬بۆیە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری ئەبو پشت بە ئاوی روبار ببەستێ و‪،‬‬ ‫راستیەکەشی ئەوەیە هەم زەویوزاری تەختی بەپیتی فراوانی هەبوە و هەم ئاوی سازگاری روبارەکانی مشە‬ ‫بوە‪ .‬بەاڵم بەکارهێنانی ئاوی روبار بۆ هەڵبەستنی بنا‌وان و بەنداو و ئەستێڵ‪ ،‬هەڵکەندنی جۆگە و روبار و‬ ‫بیر‪ ،‬پێویستی بە کاری بە کۆمەڵ هەبوە‪ ،‬کە بە یەک کەس بە تەنیا و بە یەک خێزان بە تەنیا نەکراوە‪ ،‬بۆیە‬ ‫پێویستی بە کاری بە کۆمەڵی چەند کەس و چەند خێزان هەبوە‪ ،‬ئەمەش پێویستی بە "دەسەاڵتێکی ناوەندیی‬ ‫بەهێز و ستەمکار" هەبوە‪ ،‬کە هێزی کاری بۆ ساز بدا و نەخشەی بۆ دابنێ و رێکی بخا و جێبەجێی بکا‪.‬‬ ‫بەمجۆرە لە پرۆسەیەکی درێژخانی گوێزانەوە لە قۆناغی "گلێرە و راو" بۆ قۆناغی نیشتەجێبونی کاتی یا‬ ‫هەمیشەیی و‪ ،‬فێربونی چاندنی کشتوکاڵ و راهێنانی ئاژەڵ و راوەماسی‪ ،‬دروستکردنی نوا و ئاوایی‪ .‬الدێی‬ ‫بچوک بۆتە دێ‪ ،‬دێ گەورە بوە بۆتە گوند‪ ،‬گوند فراوان بوە بۆتە شارەدێ‪ ،‬شارەدێ پەرەی سەندوە بۆتە شار‬ ‫و‪ ،‬لە ناوەڕاستی چوارەمین هەزارەی پێش زاینەوە شار بەهێز بوە بۆتە ناوەندی بەڕێوەبردن و پێکەوەبەستنی‬ ‫کۆمەڵێ الدێ و دێ و گوندی چوار دەوری خۆی‪ .‬ئەمەش بۆتە ناو‌کی دامەزراندنی "دەوڵەتی شار"‪ ،‬کە یەکێکە‬ ‫لە گرنگترین نیشانەکانی شارستان ێتی سومەری و‪ ،‬لە هەمان کات دا ژینگەی لە دایکبونی شارستانێتیەکی‬ ‫گەورەی مێژوی مرۆڤایەتی‪.‬‬ ‫یەکێ لە گرنگترین داهێنانەکانی شارستانێتی سومەر‪ ،‬خەتی مێخی و مۆری لولەییە‪ .‬کە بە یەکەمین هەوڵی‬ ‫مرۆڤ دائەنرێ بۆ وێناکردنی بیر و بۆچونەکانی بە نیگار و نوسین‪ .‬نوسینەکان لە سەر خشتی قوڕ‬ ‫‪05‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫نوسراون و لە ئاگردا سورکراونەتەوە‪ ،‬بەوجۆرە رادەی مانەوەیان بە زیندویەتی لە چاو نوسینی سەر چەرم و‬ ‫تەختە و ئێسقان و گەاڵ و کاغەز زیاتر بوە‪ ،‬هەر بەو هۆیەوە سەدان بەرهەمی ئەدەبی و بەڵگەی کارگێڕی و‬ ‫دارایی و قانونی و بازرگانی و نامە تا ئەمڕۆ بە نەمری ماونەتەوە‪ .‬ئەو خشت و سواڵەتە نوسراوانەی تا‬ ‫ئێستا دۆزراونەتەوە و‪ ،‬لە مۆزەخانە جیاوازەکانی دنیادا هەڵگیراون‪ ،‬سەدان هەزار‪ ،‬بگرە هەندێ شوێنەوارناس‬ ‫بە نزیکەی یەک ملیۆن ئەیخەمڵێنن‪ ،‬لەوە نزیکەی چوار هەزاری بابەتی ئەدەبی – ئەفسانە‪ ،‬چیرۆک‪ ،‬داستان‪،‬‬ ‫بالۆرە و الوژە و الواندنەوەن‪ ،‬ئەمە سەرەڕای ئەوەی رەنگە هێشتا هەزاران سواڵەتی تر مابێ لە ژێر گڵ‌دا‪ ،‬کە‬ ‫لەوانەیە لە ئایندەدا بدۆزرێنەوە‪( .‬باقر‪ ،‬مقدمة في ادب العراق القدیم‪ ،‬ل ‪)29‬‬ ‫لەو سەردەمەدا‪ ،‬وەکو کنە و پشکنینی ئارکیۆلۆجی و خوێندنەوەی دەقە نوسراوە مێخیەکان دەریان خستوە‪ ،‬لە‬ ‫سەرزەمینی سومەردا چەندین "دەوڵەت شار" هەبون‪ ،‬لەوانە‪ :‬ئور‪ ،‬ئوما‪ ،‬ئوروک‪ ،‬ئەریدو‪ ،‬کیش‪ ،‬لەگەش‪ ،‬نیپور‪،‬‬ ‫سیپار‪....‬‬ ‫دەوڵەتی شار قەوارەیەکی سیاسی– دینیی بوە و‪ ،‬هەریەکەیان خۆی سەربەخۆ بوە لە شارەکانی تر‪ .‬یەک‬ ‫پایتەختی گشتی و یەک خوای پەرستراوی گشتی یان نەبوە کە فەرمانڕەوای هەمو واڵتی سومەر بوبێ ‪ ،‬بەڵکو‬ ‫هەر دەوڵەت – شارێ فەرمانڕەوای خۆی و پایتەختی تایبەتی خۆی و‪ ،‬خوای تایبەتی خۆی و‪ ،‬پەرستگای‬ ‫تایبەتی خۆی هەبوە‪.‬‬ ‫شاری ئەو سەردەمەی سەرزەمینی سومەر‪ ،‬پێکهاتوە لە سێ بەش‪:‬‬ ‫بەشی یەکەم‪،‬‬ ‫ناوجەرگەی شار‪ ،‬کە شورەی پاراستنی هەبوە‪ ،‬کۆشکی فەرمانڕەوای شار و پەرستگای سەرەکی و خانوی‬ ‫کارمەند و فەرمانبەرەکانی و‪ ،‬پیشەکارەکانی لە بابەتی نوسەر‪ ،‬پەیکەرساز‪ ،‬مۆرهەڵکەن‪ ،‬گۆزەکار‪ ،‬ئاسنگەر‪،‬‬ ‫بەلەمساز‪ ،‬دارتاش‪ ،‬جۆاڵی تێدا بوە‪ .‬زۆری کاروباری شارەکە و ساتوسەودا لە بەر دەروازەکانی دا ئەنجام‬ ‫دراوە‪.‬‬ ‫گەورە ی دەوڵەتی شار‪ ،‬کە لە هەندێ شار پێی وتراوە "لو گال" و لە هەندێ شار "ئین سی"‪ ،‬خۆی بە شوانی‬ ‫هەڵبژێردراوی خوا و راسپێردراوی ئەو داناوە‪ ،‬لە بری ئەو فەرمانڕەوایی کردوە و‪ ،‬واڵتی بەڕێوە بردوە‪.‬‬ ‫پێشەوای دینیی پەرستگا و خاوەنی دارایی واڵت و فەرماندەی کاروباری جەنگی و سەرۆکی دەزگای داوەری‬ ‫بوە‪ .‬لە بەر ئەوە تەنیا لە بەردەم خوادا بەرپرس بوە‪.‬‬ ‫کاروباری دینیی و کاروباری دەوڵەتداری‪ :‬کارگێڕی‪ ،‬دارایی‪ ،‬بازرگانی‪ ،‬تێکەاڵو بوە‪ .‬باوەڕیان وابوە کە ئەو‬ ‫خوایە شارەکەیان ئەپارێزێ و ئەو خوایە ئەتوانێ پشتیان بگرێ و پشتیان بەر بدا‪.‬‬ ‫پەرستگا جگە لەوەی خۆی زەوی فراوانی کشتوکاڵ و لەوەڕگای هەبوە‪ ،‬سەرپەرشتی هەندێ پیشە و کاری‬ ‫دارایی و بازرگانی کردوە‪ ،‬هەزاران کەس لە کێڵگە و داوودەزگا پیشەییەکانی دا کاریان کردوە‪.‬‬ ‫بەشی دوەم‪،‬‬ ‫الدێکانی شار‪ ،‬کە پەرستگای تایبەت بە جەژنی سەری ساڵ و خانوی جوتیارەکان‪ ،‬تەویلە و گەوڕ‪ ،‬باخی‬ ‫دارخورما‪ ،‬کێڵگەی دانەوێڵە‪ ،‬لەوەڕگای تێدا بوە‪ .‬دانیشتوانی شارەکە بۆ دابینکردنی خۆراک پشتی بەم‬ ‫ناوچەیە بەستوە‪.‬‬

‫‪05‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫بەشی سێیەم‪،‬‬ ‫شارەکان‪ ،‬لە کەناری روباری دیجلە و فورات و جۆگەکانی دا بنیات نراون‪ .‬لەنگەرگاکەی سەرەڕای ئەوەی‬ ‫بەندەری بارکردن و داگرت نی بەلەم بوە‪ ،‬ناوەندی ئاڵوگۆڕی کەلوپەلی بازرگانی‪ ،‬بە تایبەتی بازرگانیی دەرەکی‪،‬‬ ‫بوە‪ .‬خان و عەمار و میوانخانەی تێدا بوە‪.‬‬ ‫پانتایی شارەکان و سنوری قەڵەمڕەویان و ژمارەی دانیشتوانیان وەکو یەک نەبون‪ ،‬بەڵکو جیاواز بون‪.‬‬ ‫هەندێکیان لە هەندێکیان گەورەتر بون و‪ ،‬هەندێکی ان لە یەک نزیک و هەندێکیان لە یەک دور بون‪ .‬بۆ نمونە‬ ‫هەندێ شارەزا پانتایی شاری لەگەش‪ ،‬کە یەکێ لە شارە گەورەکان بوە‪ ،‬بە ‪ 1‬هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە و‬ ‫دانیشتوانەکەی بە ‪ 18 – 10‬هەزار کەس خەماڵندوە‪.‬‬ ‫شارستانێتی میزۆپۆتامیا‪ ،‬بە تایبەتی سومەری‪ ،‬لە سێ کەرەستەی بومی سودی وەرگرتوە‪:‬‬ ‫لە قوڕ و لیتەی لێواری روبارەکان‪ ،‬دەفری جۆراوجۆری پێویستی ناوماڵ دروست کراوە‪ ،‬وەکو گڵێنە‪ ،‬گۆزە‪،‬‬ ‫خشت بۆ بینا‪ ،‬تۆماری بەڵگە و نوسینەوەی بەرهەمی بیر‪.‬‬ ‫لە بەرهەمی ئاژەڵ‪ ،‬پێستە بۆ دەفری جۆراوجۆری مەشکە‪ ،‬هەمانە‪ ،‬هیزە‪ ،‬کوندە و‪ ،‬خوری و م‌و بۆ جلوبەرگ و‬ ‫گوریس و تۆڕ‪ ،‬شاخ بۆ دەسکی چەک و ئامڕازی مۆسیقا و خواردنەوەی شلە‪.‬‬ ‫لە کشتوکاڵ‪ ،‬جگە لە خواردن‪ ،‬کەڵکیان لە حەسیر و قامیش و زەل و گوش و توڵی دار‪ ،‬وەرگرتوە‪ ،‬سەبەتە و‬ ‫رایەخ و قەفەز و چیغ و تەیمان و پەرژینیان لێ دروست کردوە‪.‬‬ ‫بەاڵم ئەو ناوچەیە لە روی سامانی سروشتیی بەرد و تەختە و مەعدەنەوە هەژار بوە‪ .‬بۆ بەدەسهێنانی هەر‬ ‫یەکێ لەم کەرەستانە پێویستیان بە دامەزراندنی تۆڕێکی فراوانی بازرگانیی دەرەکی بوە‪ .‬ناوچەکەش لە الی‬ ‫رۆژهەاڵت و سەروی رۆژهەاڵتیەوە بە زنجیرەی چیاکانی زاگرۆس و لە رۆژئاوایەوە بە بیابانی شام و‬ ‫جەزیرەی ع ەرەبی و لە الی خوارویەوە بە ئاوی خەلیج دەوری گیراوە‪ .‬رێگاکانی رۆژهەاڵت و سەروی‬ ‫رۆژهەاڵتی کە بە ناو دەربەند و تەنگە و گەروەکانی چیاکانی زاگرۆس دا تێپەڕیون بریتی بون لە‪:‬‬ ‫رێگەی بەدرە بەرەو سوسە لە عیالم‪.‬‬ ‫رێگەی خانەقین بەرەو کرماشان‪.‬‬ ‫رێگەی هەڵەبجە بەرەو هەمەدان‪.‬‬ ‫رێگەی قەاڵدزە کە گومان ئەکرێ پاشای ئاشوری سەرجۆنی دوەم (‪ 108 -113‬پ ز) لە هەشتەمین‬ ‫لەشکرکێشی دا کە چۆتە سەر ئەرمەنستان و ئازەربایجان گرتبێتی‪.‬‬ ‫رێگەی دەربەندی رایات بەرەو دەریاچەی ورمێ و ئازەربایجان‪.‬‬ ‫رێگەی کێلەشین بەرەو ئازەربایجان‪.‬‬ ‫رێگەی زاخۆ بەرەو ئەرمەنستان‪.‬‬ ‫ئەم رێگایانە هەموی بە ناو سەرزەمینی ئێستا ی کوردستانی عیراق دا تێپەڕیون و بە ناو گەالنی نیشتەجێی‬ ‫زاگرۆس دا رۆیشتون کە لولوبی و گوتی و سوباری‪ ...‬لە گەلە بەهێزەکانی بون و‪ ،‬ئەشێ بە رەگەزە‬ ‫سەرەکیەکانی پێکهێنانی نەتەوەی کوردی ئێستا دابنرێن‪ .‬بۆیە شتێکی ئاساییە پەیوەندی و تێکەاڵوی‪،‬‬ ‫کارلەیەککردن و‪ ،‬شارستانێتی هاوبەش لە بەینیان دا دروست بوبێ و‪ ،‬شوێنەواری دێرینە بە زمانەکانی‬ ‫سومەری‪ ،‬ئاکەدی‪ ،‬بابلی‪ ،‬ئاشوری‪ ،‬لە کوردستان‪ ،‬بە ژمارەی زۆر‪ ،‬هەبوبێ و بدۆزرێتەوە‪.‬‬

‫‪05‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬ ‫بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی دەوڵەت شاری سومەری بڕوانە‪:‬‬ ‫صموئیل نوح کرامر‪ ،‬السومریون‪ ،‬ترجمة الدکتور فیصل الوائلي‪ ،‬الکویت‪ . ،‬ل ‪.326 – 303‬‬

‫طه باقر‪ ،‬مقدمة في تاریخ الحضارات القدیمة‪ ،‬دار الوراق‪ ،‬بیروت‪ .1009 ،‬ل ‪.183 – 160‬‬ ‫جورج رو‪ ،‬العراق القدیم‪ ،‬ترجمة وتعلیق حسین علوان حسین‪ ،‬وزارة الثقافة واالعالم‪ ،‬بغداد‪ .3986 ،‬ل ‪.398 – 383‬‬ ‫الدکتور خلیل سعید‪ ،‬معالم من حضارة وادي الرافدین‪ ،‬دار البیضاء‪ .3928 ،‬ل ‪.62 – 61‬‬ ‫ئینسکلۆپیدیا بریتانیکا‪ ،‬ب ‪ .33‬ل ‪.913 - 969‬‬

‫ئاکەد و "دەوڵەتی واڵت"‬ ‫"لوگال زاگی زی" گەورەی شاری ئوما‪ ،‬شارەکانی تری سومەری بە شەڕ هێنایە ژێر دەسەاڵتی خۆیەوە‪.‬‬ ‫بنچینەی "دەوڵەتی شار" ی سومەری هەڵتەکاند و "دەوڵەتی واڵت" ی دامەزراند‪ .‬وەرکای کردە پایتەختی‬ ‫دەوڵەتەکەی‪ .‬ئەم گۆڕانە سەرەتای کۆتایی بو بە قۆناغی دەوڵەتی شار و دامەزراندنی دەوڵەتی ناوەندیی‬ ‫فراوان‪.‬‬ ‫لە بالۆرەیەکی بەجێماودا کە هەندێ لەم روداوانە ئەگێڕێتەوە‪ ،‬ئەڵێ‪:‬‬ ‫"کاتێ ئینلیل‪ ،‬شای گشت واڵتان‪ ،‬پاشایەتی واڵتی بە لوگال زاگی زی سپارد‪ ،‬سەرنجی دانیشتوانی واڵتی لە‬ ‫رۆژهەاڵت و رۆژئاواوە بۆ راکێشا‪ ،‬خەڵک هەموی سەریان بۆ دانەواند‪.......‬‬ ‫لەو رۆژگارەدا وەرکا رۆژەکانی بە خۆشی رائەبوارد‪،‬‬ ‫ئور وەکو گا سەری بۆ ئاسمان هەڵ ئەبڕی‪،‬‬ ‫الرسا‪ ،‬شارە خۆشەویستەکەی ئوتو‪ ،‬هاواری شادیی ئەکرد‬ ‫ئوما‪ ،‬شارە خۆشەویستەکەی شارا باسکی بەرز ئەکردەوە‬ ‫زابالم‪ ،‬دیوارەکانی‪ ،‬وەکو مەڕێ بەرخەکەی هاتبێتەوە‪ ،‬ئەیباڕاند‬ ‫شاری دێر گەردنی بەرزکردەوە بۆ ئاسمان"‪( ....‬وائلي‪ ،‬ل ‪).262‬‬ ‫لوگال زاگی زی لە زنجیرەی شەڕەکانی دا هێرشی کردۆتە سەر شاری کیش‪ .‬لوگال زاگی زی لەم‬ ‫لەشکرکێشیەدا ئور زبابای شکاندوە‪ .‬سەرجۆن‪ ،‬کە پێشتر فەرمانبەر بوە الی ئور زبابا‪ .‬ئەم دەرفەتەی بە هەل‬ ‫زانیوە‪ ،‬خۆی سازداوە‪ ،‬لە هەڵمەتێکی کتوپڕدا بۆ سەر شاری وەرکا‪ ،‬پایتەختی لوگال زاگی زی‪ ،‬داگیری کردوە‪،‬‬ ‫خەڵکەکەی هەاڵتون‪ ،‬شورەی شارەکەیانی روخاندوە‪.‬‬ ‫خەڵکی راکردوی وەرکا‪ ،‬الیەنگرانی لوگال زاگی زی‪ ،‬بە یارمەتی پەنجا کەس لە میر و سەردارەکانی ناوچەکە‬ ‫هێرشی پێچەوانەیان کردۆتە سەر سەرجۆن‪ .‬سەرجۆن ئەم هێزەشی شکاندوە و لوگال زاگی زیی بە دیل گرتوە‬ ‫و نیری تەختەی کردۆتە ملی‪ ،‬بە ریسوایی بردویەتی بۆ بەر دەروازەی "نیپور‪ :‬نفر"‪.‬‬

‫سەرجۆن (‪ 0732 – 0732‬پ‪ .‬ز) کێ بوە؟‬ ‫بەر لەوەی سەرجۆن دەس بە سەر مەڵبەندی سومەردا بگرێ‪ ،‬وەکو ئەفسانەکانی ئەو زەمانە ئەیگێڕنەوە‪ ،‬لە‬ ‫کۆشکەکەی ئور زبابا دا‪ ،‬لە شاری کیش‪ ،‬کاسەهەڵگر‪ ،‬واتە مەیگێڕی تایبەتی ئەو بوە‪( .‬بڕوانە‪ :‬بالۆرەی‬ ‫سەرجۆن)‬

‫‪56‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫س ەرجۆن ئیتر کەوتۆتە لەشکرکێشی‪ ،‬پەالماری شاری "ئور" ی داوە‪ ،‬ئینجا هێرشی کردۆتە سەر شاری‬ ‫"لەگەش" و گرتویەتی‪ .‬هەڵی کوتاوەتە سەر شاری "ئوما" و گرتویەتی‪ .‬درێژەی بە هێرشەکانی داوە تا‬ ‫گەیشتۆتە سەر دەریا‪ ،‬بۆ دەربڕینی سەرکەوتنەکانی لە ئاهەنگێک دا‪ ،‬کە بۆ ئەو بۆنەیە رێکی خستوە‪،‬‬ ‫چەکەکەی لە ئاوی دەریادا شۆریوە‪.‬‬ ‫لە بالۆرەیەک دا کە بۆ هەندێ لەم روداوانە دانراوە ئەڵێ‪:‬‬ ‫" سەرجۆن شای ئاکەد‪ ،‬مشکیم‪ ،‬ئینانا‪ ،‬شای کیش‪ ،‬کاهینی جودی خوا ئان‪ ،‬شای واڵت‪ ،‬ئینسی ئینلیلی مەزن‪،‬‬ ‫شاری وەرکای کاول کرد و شورەکانی روخاند‪ ،‬لە گەڵ پیاوەکانی وەرکا جەنگی و شکاندنی‪ ،‬لە گەڵ لوگال‬ ‫زاگی زی‪ ،‬شای وەرکا جەنگی و دیلی کرد و نیری کردە ملی و هێنایە بەر دەروازەی ئینلیل‪.‬‬ ‫سەرجۆن‪ ،‬شای ئاکەد‪ ،‬لە گەڵ پیاوانی ئور جەنگی و شکاندنی‪ ،‬شارەکەی وێران کردن و شورەکانی روخاند‪.‬‬ ‫پەالماری ئی نینماری دا و شورەکانی روخاند‪ ،‬سەرزەمینەک ەی لە لەگەشەوە تا سەر دەریا وێران کرد و‪،‬‬ ‫چەکەکەی لە دەریادا شۆرد‪.‬‬ ‫لە گەڵ پیاوانی ئوما جەنگی و شکاندنی‪ ،‬شارەکەی وێران کردن و شورەکانی روخاند‪.‬‬ ‫ئینلیل هیچ مێمڵێکی بۆ سەرجۆن دانەنا‪ ،‬ئینلیل‪ ،‬بە راستی‪ ،‬هەمو ناوچەکانی کە لە دەریای ژوروەوە بۆ دەریای‬ ‫ژێر‌و درێژ ئەبێتەوە پێ بەخشی‪.‬‬ ‫ئاکەدیەکان لە هەمو جێیەک هەر لە دەریای ژێروەوە تا دەریای ژورو دەستیان گرت بە سەر ئینسیەکان دا‪.‬‬ ‫پیاوانی ماری و پیاوانی ئیالم‪ ،‬وەکو گەورەی خۆیان خزمەتی سەرجۆن‪ ،‬شای واڵتیان ئەکرد‪.‬‬ ‫سەرجۆن‪ ،‬شای واڵت‪ ،‬کیشی دروست کردەوە و شارەکەی دایەوە بە خۆیان تیا دابنیشن‪.‬‬ ‫هەرکەس ئەم نوسینە بسڕێتەوە‪ ،‬ئوتو لە بنی بهێنێ و وەچەی لێ نەکەوێتەوە‪(".‬وائلي‪ ،‬ل ‪).266‬‬ ‫سەرجۆن بە داگیرکردنی "ئوما" کە قەاڵی لوگال زاگی زی بوە‪ ،‬کۆتایی بە دەسەاڵتی "دەوڵەت شار" ەکانی‬ ‫سومەر هێناوە‪ .‬بناغەی "دەوڵەتی واڵت" ی داناوە‪ .‬شاری "ئاگادە‪ :‬ئاکەد" ی لە نزیک شاری "کیش" دروست‬ ‫کردوە و کردویەتی بە پایتەختی دەوڵەتەکەی‪ .‬ئیتر کەوتۆتە پەلهاویشتن بە هەر چوارالی مەڵبەندەکەی دا‪ .‬بە‬ ‫گوێرەی گێڕانەوە دێرینەکان‪ ،‬کە پڕن لە ئەفسانە و خۆهەڵکێشان و بە خۆوە نازین‪ ،‬لە الی خوارویەوە‬ ‫گەیشتۆتە سەر کەناری خەلیج و لە الی رۆژئاوایەوە گەیشتۆتە جەزیرەی سوریا و کەناری دەریای سپی‬ ‫ناوەڕاست و لە الی خواروی رۆژهەاڵتیەوە گەیشتۆتە واڵتی عیالم و لە الی سەرویەوە گەیشتۆتە خواروی‬ ‫ئەنەدۆڵ‪ .‬لە چەند شوێنی ناوچەکانی ژێر دەسەاڵتی دا بنکەی جەنگیی داناوە‪ .‬ئاکەد لە هەمو الیەکەوە دیاری‬ ‫و باجی بۆ هاتوە‪ .‬کەشتی لە کەناری ئاوەکانی دا باری کردوە و باری داگرتوە‪ .‬سەرجۆن‪ ،‬لە یەکێ لە‬ ‫بالۆرەکانی دا‪ ،‬شانازی ئەکا بەوەی لە شاری ئاکەد لە بەر دەمی ئەودا ‪ 8200‬جەنگاوەر رۆژانە نان ئەخۆن‪.‬‬ ‫لێرە بە دواوە ئیتر "ئاکەدی" بو بە ناو بۆ گەلێکی‪ ،‬بە رەگەز سامی‪ ،‬دەسەاڵتداری ئەم دەوڵەتە فراوانە و‪ ،‬زمانی‬ ‫ئاکەدی لە پاڵ زمانی سومەری دا بو بە زمانی کارپێکراوی تۆمارکردنی روداوەکان و هۆنینەوەی الوژە و‬ ‫بالۆرە و ئەفسانە‪.‬‬ ‫سەرجۆن‪ ،‬پەنجاوشەش ساڵ حوکمی کردوە‪ .‬زۆری تەمەنی بە شەڕ بە سەر بردوە‪ .‬لە دوا ساڵەکانی حوکمی دا‬ ‫توشی شەڕوشۆڕی ناوخۆ و ه ەڵگەڕانەوەی شارەکان بوە‪ ،‬بەاڵم توانیوێتی سەرکوتیان بکا‪.‬‬ ‫دوای سەرجۆن کوڕەکەی "ریموش" جێگەی گرتۆتەوە‪ .‬دەسەاڵتەکەی ریموش توشی یاخیبونی ناوخۆ و‬ ‫جەنگی دەرەکی بوە‪ .‬هەندێ لە ناوچەکان لێی هەڵگەڕاونەتەوە‪ ،‬بە شەڕ هێناونیەوە ژێر فەرمانی خۆی‪ .‬بەاڵم‬

‫‪56‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫فەرمانڕەوایی ریموش زۆری درێژە نەکێشاوە‪ .‬نۆ ساڵ حوکمڕانی کردوە‪ .‬دەسو پێوەندەکانی خۆی‬ ‫کوشتویانە‪.‬‬ ‫دوای ریموش براکەی "مانیشتوسو" چۆتە شوێنی‪ .‬ئەمیش بە هەمان رێبازی جەنگی و سیاسی باوک و‬ ‫براکەی دا رۆیشتوە‪ .‬پانزە ساڵ حوکمڕانی کردوە‪ .‬ئەمیش لە پیالنێکی ناوخۆدا کوژراوە‪.‬‬ ‫دوای مانیشتوسو کوڕەکەی نارام سین (‪ 1188 – 1193‬پ‪ .‬ز) جێگەی گرتۆتەوە‪.‬‬ ‫نارام سین سیوحەوت ساڵ حوکمڕانی کردوە‪ .‬نارام سین دەوڵەتی ئاکەدی گەیاندۆتە پلەیەکی بەرزی‬ ‫فراوانبون‪ .‬زنجیرەیەک کاری جەنگی ئەنجام داوە و سەرکەوتنی گەورەی بە دەس هێناوە‪ .‬یەکێ لەوانە‬ ‫شکاندنی لولوبیەکان بوە‪( .‬بڕوانە بالۆرەی سەرکەوتنی نارام سین)‬ ‫نارام سین چەند نەریتی سیاسیی و دینیی تازەی داهێناوە‪:‬‬ ‫یەکەم‪ ،‬ناوی لە خۆی ناوە شای چوارقوڕنەی زەمین‪ .‬چوار قوڕنەی زەمین بە پێی تێگەیشتنی ئەو زەمانە‬ ‫هەمو دنیا بوە‪ .‬لەوەو پێش ئەیان وت شای سومەر‪ ،‬شای سومەر و ئاکەد‪ ...‬ئەم لە پاڵ ئەو نازناوانەدا‬ ‫ئەو ناوە تازەیەی خستۆتە سەر نامە و نوسینەکانی‪.‬‬ ‫دوەم‪ ،‬خۆی بردۆتە ریزی خواکان‪ .‬لە نوسینەکانی دا نیشانەی خوایەتی لە گەڵ ناوی خۆی دا بەکارهێناوە‪.‬‬ ‫لە نەخش و پەیکەرەکانی دا کاڵوی دوشاخی کردۆتە سەری‪ .‬لەوە پێش هیچ کام لە شاکانی سومەر و‬ ‫ئا کەد خۆیان بە خوا نەناساندوە‪ ،‬ئەوپەڕی خۆیان بە بریکار یا نوێنەری خوا داناوە‪ ،‬بە ناوی‬ ‫ئەوانەوە فەرمانڕەواییان کردوە‪ ،‬بەاڵم ئەم خۆی بە خوداوەند راگەیاندوە‪ ،‬ئەمەش جۆرێ بوە لە‬ ‫دەرچون لە نەریتی دینیی باوی ئەو سەردەمە و‪ ،‬بە کفر دانراوە و‪ ،‬ئەمەش بە یەکێ لە هۆکانی روخانی‬ ‫ئیمپراتۆریەتەکەی دانراوە‪.‬‬ ‫سەرجۆن پەالماری شاری ئیکوری داوە و‪ ،‬پەرستگا گەورەکەی ئینلیلی وێران کردوە‪ .‬بەوەش گۆیا خوا‬ ‫مەردوخی توڕە کردوە‪ .‬سەرەنجام کە دەوڵەتی ئاکەد شکاوە‪ ،‬شکانەکەیان گێڕاوەتەوە بۆ ئەو رقەی خوا‬ ‫مەردوخ لێی هەڵگرتوە‪ ،‬لە سۆنگەی پەالماردانی شارەکە و روخاندنی پەرستگاکانی‪ .‬ئاکەد‪ ،‬پایتەختی نارام‬ ‫سین‪ ،‬کەوتۆتە بەر نەفرینی خواکان‪ ،‬کاول بوە‪ .‬بەو بۆنەیەوە ئەفسانەیەکیان هۆنیوەتەوە توک لە ئاکەد ئەکا‪.‬‬ ‫لە بەشێکی ئەم شیوەنەدا کە بۆ ئەم مەبەستە دانراوە بە ناوی "نەفرەتی ئاکەد" ئەڵێ‪:‬‬ ‫"ئەی شار! تۆ ئەوەی پڕکێ شیت کرد هێرش بکەیتە سەر ئیکور‪ ،‬ئەی ئەوەی روبەڕوی ئینلیل بویتەوە‪.‬‬ ‫ئەی ئاکەد! ئەی ئەوەی پڕکێشیت کرد پەالماری ئیکور بدەی‪ ،‬ئەی ئەوەی روبەڕوی ئینلیل بویتەوە‪.‬‬ ‫خۆزگە کێڵگەکانت خۆڵیان لە سەر کەڵەکە ئەبو‬ ‫خۆزگە خشتە کاڵەکانت لە ئاودا ئەخوسان‬ ‫خۆزگە خشتە کاڵەکانت خوا ئینکی نەفرەتی لێ ئەکردن‬ ‫خۆزگە درەختەکانت ئەگەڕانەوە دارستانەکان‬ ‫خۆزگە هاوسەرەکەت لە باتی گا سەربڕاوەکان سەر ببڕدرایە‬ ‫خۆزگە مناڵەکانت لە باتی کاوڕە سەربڕاوەکان سەر ببڕدرانایە‬ ‫هەژارەکانت خۆزگە ببرانایە مناڵەکانیان و خۆشەویستەکانیان نقوم بکرانایە‬ ‫ئەی ئاکەد خۆزگە کۆشکەکەت کە بە دڵی خۆشەوە بنیات نراوە ده‌بوه کەالوەیەک دڵتەنگی ئه‌هێنا‬ ‫لەو شوێنانی کە ئاین و نەریتەکانی لێ بەجێ ئەهێنی خۆزگە رێوی لە کەالوەکانی دا کلکی رابوەشانایە‬ ‫‪56‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫خۆزگە شوێنی راکێشانی بەلەمەکانت جگە لە گژوگیای خراپ هیچی کەی لێ نەڕوایە‬ ‫خۆزگە لە سەر رێی عەرەبانەکانت جگە لە گیای گریان هیچی کە نەڕوایە‬ ‫سەرەڕای ئەمانەش خۆزگە بە سەر رێی بەلەم و شۆستەکانی دا کەس بە هۆی سخولی دڕندەوە‪ ،‬کرم و مار و‬ ‫دوپشکی شاخەوە نەڕۆیشتایە‬ ‫خۆزگە دەشتەکانت کە گژوگیای دڵخۆشکەریان لێ ئەڕوا‪ ،‬زەلی گریانی لێ بڕوایە‬ ‫ئەی ئاکەد‪ ،‬لە جیاتی ئاوی شیرینی رەوان خۆزگە ئاوی شۆری لێ بڕۆیشتایە‬ ‫ئەوەی بڵێ ئەمەوێ لەو شارە نیشتەجێ بم جێیەکی باشی نیشتەجێبونی لێ دەس نەکەوێ‬ ‫ئەوەی بڵێ لە ئاکەد ئەنوم شوێنێکی باشی نوستنی لێ دەس نەکەوێ"(وائلي‪ ،‬ل ‪)88‬‬ ‫دەسەاڵتی نارام سین لە دوا ساڵەکانی تەمەنی دا‪ ،‬وەکو ئەفسانە و الوژەکانی ئەو سەردەمە ئەیگێڕنەوە‪ ،‬چەند‬ ‫جارێ کەوتۆتە بەر هێرشی گەالنی دراوسێ لەوانە ئاموری‪ ،‬ئیالمی‪ ،‬گوتی‪ .‬سەرەنجام لە سەردەمی شار کالی‬ ‫شاری کوڕ و جێگرەوەی نارام سین لە الیەن گوتیەکانەوە دەوڵەتی ئاکەد شکێنراوە و کۆتایی بە دەسەاڵتی‬ ‫هاتوە‪( .‬بڕوانە الواندنەوەی سومەر و ئوروم)‬

‫گوتیەکان کێ بون؟‬ ‫لە سێیەمین هەزارەی پێش زاینەوە کە لە میزۆپۆتامیا سومەریەکان نوسینیان لە سەر قوڕ‪ ،‬چ بە وێنە و چ بە‬ ‫خەت‪ ،‬داهێنا ناوی "گوتی" لە ناو روداوەکانی ناوچەکەدا‪ ،‬لە ناو گێڕانەوەی ئەفسانە و چیرۆک و الوانەوە و‬ ‫شیعری سومەری و ئاکەدی و بابلی و ئاشوری دا هاتوە‪.‬‬ ‫بە پێی ئەم گێڕانەوانە‪:‬‬ ‫گوتیەکان گەلێکی چیانشین‪ ،‬دڕندە‪ ،‬خوێن‌ڕێژ‪ ،‬بێ بەزەیی و وێرانکەر بون و‪ ،‬هەندێ جار بە هەژدیها و مار و‬ ‫دوپشکی شاخەکان ناو براون‪.‬‬ ‫گوتیەکان لە نێوان رۆژهەاڵتی دیجلە و بناری چیاکانی زاگرۆس دا‪ ،‬لە نێوان زابی بچوک و سەروی روباری‬ ‫سیروان (دیالە) دا ژیاون‪ .‬مەڵبەندی سەرەکییان لە ناوچەی کەرکوکی ئێستا بوە‪.‬‬ ‫گوتیەکان‪ ،‬کە چیانشین یا چیایی بون‪ ،‬لە ناکۆکی بەردەوام دا بون لە گەڵ دانیشتوانی دەشتەکان دا‪ ،‬ناوبەناو‬ ‫شااڵویان بۆ بردون‪ .‬لە ئەنجامی ستەمکاریی شا و دەسەاڵتدارەکانی ئاکەد دا‪ ،‬ئاکەدیەکان بەر نەفرەتی‬ ‫خواکانیان کەوتون‪ ،‬خواکان گوتیەکانیان لە شاخەکانەوە بۆ ناردون‪ ،‬هێرشیان کردونەتە سەر‪ ،‬شار و‬ ‫ئاواییەکانیان وێران کردون‪ ،‬واڵتەکەیان داگیر کردون‪ ،‬کارەساتێکی گەورەیان بە سەر هێناون‪( .‬بڕوانە‪:‬‬ ‫الوانەوەی ئوروک)‬ ‫وەکو مێژونوسەکان ئەڵێن‪ ،‬گوتی ەکان ماوەی سەدەیەک‪ ،‬کەمتر یا زیاتر‪ ،‬حوکمی واڵتی سومەر و ئاکەدیان‬ ‫کردوە‪ .‬سەرەنجام ئوتو خیگال پەیدا بوە‪ ،‬ئوتو خیگال (‪ )1336 - 30‬هێزەکانی ئاکەد و سومەری‬ ‫کۆکردۆتەوە پەالماری گوتیەکانی داوە شکاندونی و شاکەیانی بە دیل گرتوە‪ .‬بەم بۆنەیەوە بالۆرەیەکیان بۆ‬ ‫رێکخستوە و لە سەر قوڕ بە خەتی مێخی و بە زمانی ئاکەدی نوسراوە‪( .‬بڕوانە‪ :‬بالۆرەی سەرکەوتنی ئوتو‬ ‫خیگال)‬ ‫سەرکەوتنی ئوتو خیگاڵ و شکاندنی گوتیەکان‪ ،‬تەخت و تاجی شاهێتی بۆ سومەر گێڕاوەتەوە‪ .‬سەرەتای‬ ‫دەسەاڵتی بنەماڵەیەکی تر دەستی پێ کردوە‪.‬‬

‫‪56‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫کە باسی مێژوی گوتیەکان کراوە‪ ،‬زۆ رتر پشت بەو چیرۆکانە بەستراوە‪ ،‬نەک بە لێکۆڵینەوەی شوێنەوارە‬ ‫کۆنەکان‪ .‬بۆیە ئەشی گێڕانەوەکان یەکالیەنە و "بژارەیی‪ :‬انتقائی" بوبن‪ ،‬ئەوە باری سەرنجی دوژمنەکانیان بێ‬ ‫کە ئێستا کراونەتە کەرەستەی نوسینەوەی مێژوەکەیان‪ .‬هێشتا کەسێکی تر بە دوای ئەوەدا نەگەڕاوە‬ ‫گێڕانە وەکانی گوتیەکانیش بدۆزێتەوە تا هەڵسەنگاندن و بەراوردکاری بکرێ لە نێوان گێڕانەوەی جیاواز دا‪.‬‬ ‫تا ئێستا ‪ ،‬ئەوەندەی بەندە ئاگاداری بێ‪ ،‬لێکۆڵینەوەیەکی هەمەالیەنەی تێروتەسەل تایبەت بە گەلی گوتی‬ ‫نەکراوە‪ .‬زانیاریەکانی هەن کەم و ناتەواون‪ ،‬ئەوانەش کە لە سەریان نوسیون هەمان زانیاریەکانی پێش خۆیان‬ ‫دوبارە کردۆتەوە‪ .‬رەنگە لێکۆڵینەوەی ئارکیۆلۆجی و ئەنترۆپۆلۆجی و فیلۆلۆجی لە پاشەرۆژدا بتوانێ هەندی‬ ‫الیەنی تاریکی مێژوی گەلی گوتی زاگرۆسی رون بکاتەوە‪.‬‬ ‫گوتیەکان‪ ،‬یەکێکن لەو گەالنەی نەتەوەی کوردی ئێستایان پێکهێناوە‪.‬‬ ‫بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی گوتیەکان‪ ،‬بڕوانە‪:‬‬ ‫(بە زمانی ئینگلیزی)‬ ‫ئینسکلۆپیدیا بریتانیکا‪ ،‬بەرگی یانزە‪ ،‬بابەتی "شارستانێتی میزۆپۆتامیا"‪ ،‬ل ‪ 912‬و ‪.918‬‬ ‫(بە زمانی فارسی)‬ ‫دیاکونوف‪ ،‬تاریخ ماد‪ ،‬ترجمة کریم کشاورز‪ ،‬تهران‪ .3111 ،‬ل ‪.338 – 301‬‬ ‫(بە زمانی عەرەبی)‬ ‫طه باقر‪ ،‬مقدمة في تاریخ الحضارات القدیمة‪ ،‬دار الوراق‪ ،‬بیروت‪ .1009 ،‬ل ‪.232 – 201‬‬ ‫صموئیل نوح کریمر‪ ،‬السومریون‪ ،‬ترجمة الدکتور فیصل الوائلي‪ ،‬الکویت‪ ،‬ل ‪ 81‬و ‪.231‬‬ ‫(بە زمانی کوردی)‬ ‫محمد امین زکی‪ ،‬خالصەییکی تاریخی کورد و کوردستان‪ ،‬بەغداد‪.3913 ،‬‬ ‫عالءالدین سجادی‪ ،‬مێژوی ئەدەبی کوردی‪ ،‬بەغداد‪ .3981 ،‬ل ‪.13 – 10‬‬ ‫کۆزاد محەمەد ئەحمەد‪ ،‬کوردستانی ناوەڕاست لە نیوەی یەکەمی هەزارەی دووەمی پ‪ .‬ز‪ .‬دا‪ ،‬بنکەی ژین‪،‬‬ ‫سلێمانی‪ .1008 ،‬ل ‪.88 – 28‬‬

‫وشەی نائاشنا‬ ‫تلیان‪ :‬سەبەتەیەکی قوڵە لە شێوەی گۆزەدا لە شوڵی داری بی‪ ،‬یا حەسیر‪ ،‬زەل‪ ..‬دروست کراوە‪.‬‬ ‫نیر‪ :‬کەڵەمە‪ .‬تەوقێ بوە لە تەختە یا مەعدەن دروست کراوە خراوتە ملی گا بۆ زەوتکردنی لە کاتی جوت و‬ ‫گێرەدا‪ ،‬یا کراوەتە ملی مرۆڤ وەکو نیشانەی بەندایەتی‪.‬‬

‫‪56‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫وتووێژی‬ ‫ئاغایەک و کۆیلەکەی‬ ‫ئاغا‪ :‬کۆیلە‪ ،‬گوێت لێم بێ!‬ ‫کۆیلە‪ :‬بەڵی ئەزبەنی‪ ،‬ئەوەتا گوێم لێتە!‬ ‫ئاغا‪ :‬گالی سکەکەم بۆ بهێنە‪ ،‬ئامادەی بکە‪ ،‬گەرەکمە بچم بۆ کۆشک‪.‬‬ ‫کۆیلە‪ :‬بچۆ‪ ،‬ئەزبەنی بچۆ! هەمو داواکانت جێبەجێ ئەکا‪ ،‬رێز و چاودێری شا بە دەس ئەهێنی‪.‬‬ ‫ئاغا‪ :‬نا‪ ،‬کۆیلە ناچم بۆ کۆشک‪.‬‬ ‫کۆیلە‪ :‬مەچۆ ئەزبەنی‪ ،‬ئەگینا شا بە ئیشێ ئەتنێرێ بۆ جێیەکی نەناسراو‪ ،‬لە خاکی بێگانەدا بە دیل ئەگیرێی‪،‬‬ ‫شەو و رۆژ توشی کێشە ئەبی‪.‬‬ ‫ئاغا‪ :‬کۆیلە گوێت لێم بێ!‬ ‫کۆیلە‪ :‬ئەوەتا ئەزبەنی گوێم لێتە‪.‬‬ ‫ئاغا‪ :‬دەسبەجێ ئاوم بۆ بهێنە دەستم بشۆم گەرەکمە نان بخۆم‪.‬‬ ‫کۆیلە‪ :‬بیخۆ‪ ،‬ئەزبەنی بیخۆ! ژەمێ خواردنی باش دڵ ئەکاتەوە‪ ،‬بۆ ئەو خواردنەش کە بە خۆشی و بە دەستی‬ ‫پاک بخورێ‪ ،‬خوا شاماش ئامادەی ئەبێ‪.‬‬ ‫ئاغا‪ :‬نە کۆیلە نا‪ ،‬نان ناخۆم‪.‬‬ ‫کۆیلە‪ :‬مەیخۆ ئەزبەنی‪ ،‬مەیخۆ! لە پاش نانخواردن برسێتی و لە دوای خواردنەوە تینوێتی دێ‪.‬‬ ‫ئاغا‪ :‬گوێڕایەڵم بە کۆیلە‪ ،‬گوێڕایەڵم بە!‬ ‫کۆیلە‪ :‬بەڵێ ئەزبەنی‪ ،‬ئەوەتا من گوێڕایەڵتم‪.‬‬ ‫ئاغا‪ :‬بڕیارم داوە شۆڕش بکەم‪ ،‬یاخی بم‪.‬‬ ‫کۆیلە‪ :‬بیکە ئەزبەنی! چی بە سەر جەوهەرتا دێ و کێ ئەتداتێ سکت پڕ بکەی؟‬ ‫‪57‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫ئاغا‪ :‬نا‪ ،‬کۆیلە نا شۆڕش ناکەم‪.‬‬ ‫کۆیلە‪ :‬مەیکە ئەزبەنی مەیکە! هەر کەس شۆڕش بکا و یاخی بێ ئەشکەنجە ئەدرێ لەشی بە لێدان ئەشێوێنرێ‬ ‫و ئەخرێتە زیندانەوە‪.‬‬ ‫ئاغا‪ :‬گوێڕایەڵم بە کۆیلە‪ ،‬گوێڕایەڵم بە!‬ ‫کۆیلە‪ :‬گوێڕایەڵتم ئەزبەنی‪ ،‬ئەوەتا گوێڕایەڵتم‪.‬‬ ‫ئاغا‪ :‬ئەمەوێ دڵداری بکەم‪.‬‬ ‫کۆیلە‪ :‬دڵداری بکە ئەزبەنی دڵداری بکە! هەرکەس دڵداری بکا ئازار و ماندوبونی لە بیر ئەچێتەوە‪.‬‬ ‫ئاغا‪ :‬نا‪ ،‬کۆیلە دڵداری ناکەم‪.‬‬ ‫کۆیلە‪ :‬دڵداری مەکە ئەزبەنی دڵداری مەکە! ژن بیرە‪ ،‬ژن خەنجەرێکی ئاسنینە گەردنی پیاو ئەبڕێ‪.‬‬ ‫ئاغا‪ :‬گوێڕایەڵم بە کۆیلە‪ ،‬گوێڕایەڵم بە!‬ ‫کۆیلە‪ :‬بەڵێ ئەزبەنی‪ ،‬ئەوەتا گوێڕایەڵتم‪.‬‬ ‫ئاغا‪ :‬ئاوم بۆ بهێنە دەستم بشۆم‪ ،‬گەرەکمە قوربانی پێشکەش بە خوا بکەم‪.‬‬ ‫کۆیلە‪ :‬بیکە ئەزبەنی‪ ،‬بیکە! ئەوەی قوربانی پێشکەش بە خوا بکا بەختیاری بە دەس ئەهێنێ و دینی بەهێزتر‬ ‫ئەبێ‪.‬‬ ‫ئاغا‪ :‬نا کۆیلە‪ ،‬قوربانی ناکەم‪.‬‬ ‫کۆیلە‪ :‬قوربانی مەکە ئەزبەنی‪ ،‬قوربانی مەکە! ئەتوانی ئاگاداری خوا بکەی کاتێ پێویستی پێت ئەبێ‬ ‫ئایینەکانی جێبەجێ بکەی وەک سەگ بە دوات دا رابکا‪.‬‬ ‫ئاغا‪ :‬گوێڕایەڵم بە کۆیلە‪ ،‬گوێڕایەڵم بە!‬ ‫کۆیلە‪ :‬بەڵێ ئەزبەنی‪ ،‬بەڵێ!‬ ‫ئاغا‪ :‬ئەمەوێ خێر بکەم و سەدەقە بۆ ئەرزەکەم بکەم و خواردن پێشکەش بە واڵتەکەم بکەم‪.‬‬ ‫کۆیلە‪ :‬خواردن پێشکەش بکە ئەزبەنی‪ ،‬ئەوەی خواردن پێشکەش بکا بە واڵتەکەی‪ ،‬جۆکەی بە مۆڵی بۆ خۆی‬ ‫ئەمێنێتەوە‪ ،‬قازانجی زۆری دەس ئەکەوێ‪.‬‬ ‫ئاغا‪ :‬نا کۆیلە خواردن پێشکەش ناکەم بە واڵتەکەم‪.‬‬ ‫کۆیلە‪ :‬مەیکە ئەزبەنی‪ ،‬مەیکە! بەخشین وەکو خۆشەویستی وایە‪ ..‬وەکو لە دایکبونی مناڵ وایە‪ ..‬نانەکەت‬ ‫ئەخۆن و نەفرینیشت لێ ئەکەن‪.‬‬ ‫ئاغا‪ :‬گوێڕایەڵم بە کۆیلە‪ ،‬گوێڕایەڵم بە!‬ ‫کۆیلە‪ :‬ئەوەتا گوێڕایەڵتم ئەزبەنی‪.‬‬ ‫ئاغا‪ :‬گەرەکمە یارمەتی واڵتەکەم بدەم‪.‬‬ ‫کۆیلە‪ :‬بیکە ئەزبەنی‪ ،‬ئەوەی یارمەتی واڵتەکەی بدا چاکەکانی ئەخرێتە ناو لەپی خوا مەردوخەوە‪.‬‬ ‫ئاغا‪ :‬نا کۆیلە‪ ،‬یارمەتی واڵتەکەم نادەم‪.‬‬ ‫کۆیلە‪ :‬مەیکە‪ ،‬ئەزبەنی مەیکە! سەر بکەوەرە سەر کەالوە دێرینەکان و بە سەری دا بڕۆ سەیری کەللەسەری‬ ‫تێکەاڵوی رابوردوان بکە ئاخۆ کامانەیان بەد بون و کامانەیان باش بون؟‬ ‫‪50‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫ئاغا‪ :‬گوێڕایەڵم بە کۆیلە‪ ،‬گوێڕایەڵم بە!‬ ‫کۆیلە‪ :‬بەڵێ‪ ،‬ئەزبەنی بەڵێ!‬ ‫ئاغا‪ :‬ئێستا چی لەم دنیایەدا باشە! لە گەردنی تۆ و لە گەردنی خۆم بدەم‪ ،‬یا هەردوکمان خۆمان بهاوێژینە ناو‬ ‫ئاوەوە‪ ،‬کامیان شتی باشە‪.‬‬ ‫نا کۆیلە‪ ،‬تۆ بە تەنیا ئەکوژم‪ ،‬بۆ ئەوەی تۆ پێشم بکەوی‪.‬‬ ‫کۆیلە‪ :‬ئاخۆ ئاغاکەم حەز ئەکا دوای من بژی تەنانەت ئەگەر بۆ سێ رۆژیش بێ!‬

‫تێچاندن‬ ‫ئەم الوژەیە‪ ،‬بە زمانی بابلی هۆنراوەتەوە‪ ،‬بە پێی هەڵسەنگاندنی شارەزایان‪ ،‬کە باسی ئاسن ئەکا‪ ،‬سەردەمی‬ ‫هۆنینەوەی ئەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای هەزارەی یەکەمی پێش زاین‪.‬‬ ‫چەند شتێ لەم بابەتە ئەخوێنرێتەوە‪:‬‬ ‫یەکەم‪ ،‬هەڵوەشانی رێکخراوەی بەها دینیە باوەکانی کۆمەڵی بابلی‪ ،‬بە تایبەتی سوکایەتی ئاشکرا بە باوەڕی‬ ‫فرە – خوایی‪.‬‬ ‫داڕزانی رێکخراوەی بەها رەوشتە‪ -‬کۆمەاڵیەتییە باوەکانی کۆمەڵ‪ ،‬کە لەم گفتوگۆیەدا خۆی لە‬ ‫دوەم‪،‬‬ ‫دوڕویی و روپامایی و چاپلوسی ‪ ...‬دا ئەنوێنێ‪.‬‬ ‫سێیەم‪ ،‬ناهاوسەنگی سیستەمی کۆمەاڵیەتی و ئابوری لەو رۆژگارەدا‪ ،‬کە گەورەی دەبەنگ بە بێ رەنجی زۆر‬ ‫و راوێژی ژیرانەی کۆیلەکانی نەیتوانیوە درێژە بە مانی خۆی بدا‪.‬‬ ‫ئەم دەقە لە عەرەبی وەرگیراوە‪ .‬بڕوانە‪:‬‬ ‫طه باقر‪ :‬مقدمة في ادب العراق القدیم‪ ،‬دار الوراق للنشر‪ ،‬بغداد ‪ .1030‬ص ‪.392 – 390‬‬ ‫لە بەر ئەوەی لە نێوان تێکستەکەی تەها باقر و هەندێ تێکستی تردا جیاوازییەکی کەم هەیە‪ ،‬بۆ زانیاری‬ ‫زیاتر بڕوانە‪:‬‬ ‫جان بوتیرو‪ :‬بالد الرافدین‪ ،‬الکتابة ‪ -‬العقل ‪ -‬االلهة‪ ،‬ترجمة االب البیر ابونا‪ ،‬ص ‪.136 - 109‬‬ ‫الدکتور سامي سعید االحمد‪ :‬فترة العصر الکاشي‪ ،‬مجلة سومر‪ ،‬الجز‌ء االول والثاني‪ ،‬المجلد التاسع والثالثون‪،‬‬ ‫‪( .3981‬ص ‪.)380-328‬‬ ‫هەروەها‬ ‫الدکتور ولید الجادر‪ :‬المحاورة التشاٶمیة والمعجزة‪ ،‬مجلة االقالم‪ ،‬المجلد ‪ ،8‬الجز‌ء ‪( .3969 ،3‬ص ‪)61-21‬‬

‫‪55‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫‪55‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫الوژەی لوگالباندا‬ ‫چکاوەی بابەت‬ ‫ئینمیرکار‪ ،‬شای ئونوگ بڕیار ئەدا بچێتە سەر ئەراتا‪ .‬ئەراتا شارێکە لە ناوچەیەکی شاخاوی سەخت دایە‪،‬‬ ‫گوێڕایەڵی شای ئونوگ نین‪ .‬شای ئونوگ داوا لە شای ئەراتا ئەکا بۆ دروستکردنی پەرستگاکانیان پیرۆزە و‬ ‫ئاقیق و زێڕ و زیوی بۆ بنێرن‪ ،‬بەردی شاخەکانی بۆ بهێنن‪ .‬ئەوان گوێ بەم داوایانە نادەن‪.‬‬ ‫ئینمیرکار بڕیار ئەدا بچێتە سەریان بە شەڕ مەڵبەندی یاخییان داگیر بکا و بە زۆر سەریان پێ دابنەوێنێ‪.‬‬ ‫خەڵکی واڵتەکەی ساز ئەدا‪ ،‬باجیان لە سەر دائەنێ و‪ ،‬سەربازگیری ئەکا‪.‬‬ ‫بە رێ ئەکەون‪ .‬پاش چەند رۆژێ لوگالباندا‪ ،‬یەکێ لە سەرکردە جەنگیەکانی نەخۆش ئەکەوێ‪ ،‬بۆ ئەوەی‬ ‫لەشکرکێشیەکەیان دوا نەکەوێ لە ئەشکەوتێک دا بە جێی ئەهێڵن‪ .‬هەندێ خواردن و تفاقەکانی خۆی بۆ‬ ‫دائەنێن بە هیوای ئەوەی ئەگەر لە نەخۆشیەکەی هەستایەوە بگەڕێتەوە بۆ ئونوگ‪ ،‬ئەگەر مرد ئەمان دوای‬ ‫تەواوبونی لەشکرکێشیەکە تەرمەکەی ببەنەوە‪ .‬بەمجۆرە بەجێی ئەهێڵن‪.‬‬ ‫هێزەکانی کوالبا و ئونوگ درێژە بە رێپێوان ئەدەن ئەچنە سەر ئەراتا گەمارۆی ئەدەن‪ .‬پێیان ناگیرێ‪.‬‬ ‫لوگالباندا بەو نەخۆشیە نامرێ‪ .‬هۆشی دێتەوە بەر‪ .‬بە دەم گریانەوە دەستی پاڕانەوە بۆ خواکان هەڵئەبڕێ‪:‬‬ ‫لە ئینلیل‪ ،‬گەورەی خواکان‪ ،‬ئەپاڕێتەوە نەخۆشی لە کۆڵ بکاتەوە‪.‬‬ ‫لە ئینانا‪ ،‬خوای دڵداری و جەنگ ئەپاڕێتەوە لە بیماری رزگاری بکا‪.‬‬ ‫لە ئوتو‪ ،‬خوای رۆژ‪ ،‬ئەپاڕێتەوە چاکی بکاتەوە‪.‬‬ ‫لە سوئین‪ ،‬خوای مانگ‪ ،‬ئەپاڕێتەوە هێزی تێ بگەڕێتەوە‪.‬‬ ‫ئینلیل‪ ،‬باوکی هەمو خواکان بە راوێژ لە گەڵ ئوتو‪ ،‬خوای رۆژ‪" ،‬نەمامی ژیان" و "ئاوی ژیان" ئەخوڵقێنێ‪.‬‬ ‫لوگالباندا لە نەخۆشی هەڵئەستێتەوە‪ .‬هەندێ هێزی دێتەوە بەر‪ .‬توێشوەکەی و چەکەکانی هەڵئەگرێ و لە‬ ‫ئەشکەوت دێتە دەرەوە‪ .‬لە نەمامی ژیان ئەخوا و لە ئاوی ژیان ئەخواتەوە‪ ،‬ئەوسا ئیتر ئەکەوێتە گەڕان و‬ ‫سوڕان و جموجوڵ‪ .‬بەاڵم بە چاوە تیژەکانی لەو دەوروبەرەدا جگە لە خۆی هیچ کەسێکی تر بەدی ناکا‪.‬‬

‫‪55‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫ماندو ئەبێ‪ ،‬شەو بە سەردا دێ‪ ،‬تێروپڕ مەی ئەخواتەوە تا مەست ئەبێ و لە پەلوپێ ئەکەوێ‪ .‬ئینجا خەوی لێ‬ ‫ئەکەوێ‪ .‬ئەگەرچی خۆی نه‌ی ئه‌زانی ئاگر بکاتەوە‪ .‬نه‌ی ئه‌زانی تەنور چیە و چۆن نان ببرژێنێ‪ .‬نه‌ی ئه‌زانی‬ ‫ئاگردان چۆنە و چۆن گۆشت ببرژێنێ‪ .‬نه‌ی ئه‌زانی چۆن خواردن ئامادە بکا‪ .‬چۆن تەڵە دابنێ و چۆن بۆسە‬ ‫بنێتەوە بۆ راوی گیانداری کێوی‪ .‬لە خەوەکەی دا هەمو ئەوانەیان فێر کرد‪.‬‬ ‫بۆ بەیانی کە بە ئاگا دێتەوە هەرچی لە خەونەکەی دا دی بوی هەموی جێبەجێ ئەکا‪ .‬تەڵە ئەنێتەوە‪ ،‬بۆسە‬ ‫دائەنێ‪ .‬ج وانەگایەکی کێوی و دو بزن لە بۆسەکەی دا ئەگرێ‪ .‬دار هەڵئەکەنێ‪ .‬شوڵیان لێ دروست ئەکا‪ .‬بە‬ ‫شوڵەکانی ئەیان بەستێتەوە‪ .‬ئاگردان دروست ئەکا و ئاگر ئەکاتەوە‪ .‬نان و خەپلە ئەبرژێنێ‪ .‬مەی و بادە‬ ‫ئامادە ئەکا‪ .‬جوانەگاکە و بزنەکان ئەکوژێتەوە‪ ،‬ئەیان برژێنێ دوکەڵەکەی ئەچێ بە ئاسمان دا هەواڵ بۆ‬ ‫خواکان ببا‪ .‬خوێنەکەیان ئەڕێژێتە چاڵێکەوە تا مارەکانی بیابان بۆنی بکەن‪ .‬سفرەیەکی نایاب ئەڕازێنێتەوە بۆ‬ ‫میوانداری لە خواکان‪ ،‬بۆ خێر ‪ -‬قوربانی خواکان‪. :‬ئینلیل (خوای باوک و‪ ،‬با)‪ ،‬ئینکی (خوای ئاو و‪ ،‬ژیریی)‪،‬‬ ‫نینهورساگ (ماخوای دایک و‪ ،‬زەوی)‪.‬‬ ‫لوگالباندا لە ناوخواکان دا مەلی ئانزود (خوای بروسکە) هەڵئەبژێرێ کۆمەکی بکا‪.‬‬ ‫بۆ ئەو مەبەستە بە هەلی ئەزانێ ئانزود لە هێالنەکەی دور ئەبێ‪ ،‬ئەمیش خزمەتی بەچکەکانی ئانزود ئەکا‪،‬‬ ‫هێالنەکەی ئەڕازێنێتەوە‪ .‬خواردنیان بۆ ئامادە ئەکا‪ .‬دایکە و باوکەی جوجەڵەکان لە دورەوە کە بانگ لە‬ ‫بەچکەکانیان ئەکەن‪ ،‬بەچکەکان ئەوەندە سەرمەستی خۆشی ئەبن وەاڵم نادەنەوە‪ .‬دایک و باوک گومان ئەکەن‬ ‫کارەساتێ لە هێالنەکانیان قەومابێ‪ .‬بەاڵم کە دێنەوە هێالنەکەیان ئەبینن خۆش کراوە و بەچکەکانیان خزمەت‬ ‫کراوە مەلی ئانزود ئەوەندە دڵی خۆش ئەبێ بەڵێنی گە ورە ئەدا بەوەی ئەو چاکەیەی لە گەڵ کردوە ئەڵێ‪ :‬تۆ‬ ‫ئەی ئەوەی کە ئەمەت لە گەڵ من کردوە ئەگەر خوای ئەوا ئەبم بە هاوڕێت و ئەگەر مرۆڤی چاکەت ئەدەمەوە‬ ‫بەوەی چارەنوست بۆ دیاری ئەکەم‪.‬‬ ‫لە گەڵ لوگالباندا پێک ئەگەن‪ .‬ئانزود ئەیەوێ لوگالباندا بە هەندێ دەسکەوتی بچوک رازی بکا‪ ،‬چەندین‬ ‫پێشنیاری بۆ ئەکا لەوانە‪:‬‬ ‫بە دەستی پڕ بە سەربەرزی بگەڕێتەوە بۆ شارەکەی خۆی‬ ‫سپیایی هەمو مێگەلی سەرئەرزی پێ ببەخشێ‬ ‫جلوبەرگێکی جەنگیی وەهای لە بەر بکا لە شەڕدا هەرگیز نەشکێ‬ ‫لوگالباندا بە هیچ کام لەوانە رازی نابێ‪ ،‬ئەیەوێ چارەنوسێکی بۆ دیاری بکا بگەڕێتەوە بۆ ناو برا و هێز و‬ ‫شارەکەی بەاڵم ببێتە کەسایەتیەکی خوایەنراوی گەورەی خاوەن پلە و پایەی بەرز‪ .‬ئانـزود بەڵێنەکەی بە جـێ‬ ‫ئەهێنێ بەو مەرجـ ەی ئەم کارە بە نهێنی بمێنێتەوە‪ ،‬بۆ کەسی باس نەکا‪ :‬هەم ئەیکا بە پاڵەوانێکی بە هێز‪ ،‬هەم‬ ‫کۆمەکی ئەکا لە دۆزینەوەی هێزەکەیان دا‪.‬‬ ‫لوگالباندا ئەگەڕێتەوە بۆ الی براکانی بۆ الی هێزەکەی‪ .‬هەمویان بە الیانەوە سەیر ئەبێ گومان لە‬ ‫گەڕانەوەکەی ئەکەن‪ ،‬چۆن نەمردوە‪ ،‬چۆن لەو شاخانە بە تەنیا‪ ،‬بە ناو ئەو هەمو مەترسیانەدا تێ پەڕیوە‪ .‬بە‬ ‫پرسیار دای ئەگرنەوە‪ .‬وەاڵمی هەمویان ئەداتەوە باوەڕیان پێ ئەهێنێ‪.‬‬ ‫ئینمیرکار ماوەی ساڵێ گەمارۆی شاری ئەراتا ئەدا بێ ئەوەی بتوانێ بیگرێ ئەیەوێ کەسێ بنێرێتەوە بۆ‬ ‫ئونوگ پەیامی چەقینی هێزەکانی لە بەردەم دیوارەکانی ئەراتادا بباتەوە بۆ‪ ،‬ئانانا‪ ،‬ماخێوی ئوروگ‪ ،‬گلەیی لێ‬ ‫بکا لە سەر ئەوەی؛ ئەو کردویەتی بە شا و‪ ،‬لە سەر رێنم ایی ئەو هەڵی کوتاوەتە سەر ئەراتا‪ ،‬کەچی ئەو ئەمی‬ ‫فەرامۆش کردوە و کۆمەکی ناکا لەشکرکێشیەکەی بە سەرکەوتویی کۆتایی بێ‪ .‬داوای لێ ئەکا کە یان‬ ‫‪56‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫بیگێڕێتەوە بۆ کوالبا یان کۆمەکی بکا‪ .‬هیچ کەس لە ناو ئەو هێزەی کە لە گەڵی بون ئامادە نابن ئەو ئەرکە‬ ‫ئەنجام بدەن و ئەو پەیامە بگەیەنن‪ .‬ئەترسن لە رێگا ون ببن‪ .‬لوگالباندا راست ئەبێتەوە ئامادەیی بۆ چون‬ ‫دەرئەبڕێ‪ ،‬بەو مەرجەی خۆی بە تەنیا رابسپێردرێ و‪ ،‬کەسی تری لە گەڵ نەنێرن‪ .‬هاوەڵەکانی گاڵتەی پێ‬ ‫ئەکەن‪ .‬ئینمیرکار ئەرکەکەی پێ ئەسپێرێ‪.‬‬ ‫لوگالباندا بە سەرکەوتویی ئەگاتەوە ئونوگ‪ .‬پەیامی شا ئەگەیەنێ بە ئانانا‪ .‬ئانانا یش لە وەاڵمی پەیامەکەی‬ ‫ئەودا ئامۆژگاری بۆ ئەنێرێ کە چەندین جۆر ماسی لە ئاوی روباری پاک دا ئەژین و لە ناو ئەوانەدا یەکێکیان‬ ‫خوای هەمویانە ئەگەر راوی ئەو ماسیە بکەن و‪ ،‬بیکەن بە قوربانی و دەرخواردی خواکانی بدەن‪ ،‬ئەوکات‬ ‫توانایەکی زۆری بردنەوەی شەڕ ئەچێتە چەکەکانیان و خۆیانەوە‪.‬‬ ‫ئەوسا ئەتوانن سەرچاوەی ئاوی ئەراتا‪ ،‬کە سەرچاوەی ژیانی ئەوانە‪ ،‬ببڕن و ناچار ئەبن مل بدەن بۆ‬ ‫فەرمانڕەوایی ئەمان‪.‬‬ ‫ئەوسا هەمو ئەراتا ئەکەوێتە ژێر دەستی ئەو و ئەتوانێ وەستاکانیان‪ ،‬ئاسنگەر و سەنگتاش‪ ،‬بە کەرەستەی‬ ‫پێویستەوە راپێچ بکا بۆ ئونوگ بۆ ئاواکردنەوەی پەرستگاکان‪.‬‬

‫الوژەی لوگالباندا‬ ‫لوگالباندا و ئەشکەوت‬ ‫‪ :39 - 3‬کاتێ لە رۆژانی دێرین دا ئاسمان لە ئەرز جیا بوەوە‪ ،‬کاتێ لە رۆژانی دێرین دا شتەکان تەواو‬ ‫کران‪ .‬کاتێ لە زەمانی زودا جۆخێنەکان هەڵگیران‪ ...‬جۆ هاتە خواردن‪ .‬کاتێ کەوشەن دیاری کرا و سنورەکان‬ ‫کێشران‪ ،‬کاتێ کێلی سنورەکان چەقێنران و ناوەکانیان لە سەر نوسرا‪ .‬کاتێ جۆبار و لێوارەکانی جۆماڵ‬ ‫کران‪ ،‬کاتێ بیرەکان راستەوخۆ بە قوڵی هەڵکەنران‪ .‬کاتێ بنی فورات‪ ،‬روباری رێژەنی ئونوگ‪ ،‬کرایەوە‪.‬‬ ‫کاتێ‪ ،...‬کاتێ‪ ،...‬کاتێ ئانی پیرۆز جواڵ‪ ،...‬کاتێ بارەگاکەی ئین و شا لە ئونوگ بە خۆشناویەوە کاریان‬ ‫ئەنجام ئەدا‪ .‬کاتێ گۆپاڵی شاهی و گورزی کوالبا لە نەبەردا‪ ...‬نەبەرد‪ ،‬گەمەی ئینانا‪ ،‬بڵند راوەشێنران‪ .‬کاتێ‬ ‫سەرڕەشەکان‪ ،‬لەو رێگەیەدا کە بڕی بویان‪ ،‬بە ژیانی درێژ پیرۆز کران‪ ،...‬کاتێ ئەوان بزنی چیاییان بە سمی‬ ‫پتەوەوە و کەڵی چیاییان بە قۆچی جوانەوە پێشکەش بە ئینمیرکار ی کوڕی ئوتو کرد‪...‬‬ ‫‪ :12 - 10‬ئینجا‪ ،‬لەو کاتەدا‪ ،‬شا سەری گورزەکەی ئاڕاستەی شارەکە کرد‪ ،‬ئینمیرکار ی کوڕی ئوتو‬ ‫ئامادەکاری کرد ‪ ....‬بۆ لەشکرکێشی بۆ سەر ئەراتا‪ ،‬کێوی دەسەاڵتی خوایەنراوی پیرۆز‪ .‬بە نیازی کاولکردنی‬ ‫سەرزەمینی یاخییان‪ ،‬ئاغا کەوتە سازدانی شارەکەی‪ .‬جاڕچی‪ ،‬لە سەرانسەری واڵت دا‪ ،‬فوی کرد بە کەڕەنای‬ ‫شاخی دا‪.‬‬ ‫ئێستا ‪ ...‬جەنگاوەرانی ئونوگ‪ ،‬لە گەڵ شاهی ژیردا‪ ،‬چونە مەیدانەوە‪ .‬راستیەکەی ‪ ...‬جەنگاوەرانی کوالبا‬ ‫شوێن ئینمیرکار کەوتن‪ .‬جەنگاوەرانی ئونوگ لێشاوێ بون‪ ،‬جەنگاوەرانی کوالبا‪ ...‬ئاسمانی هەوراوی بون‪.‬‬ ‫هەر کە ئەوان‪ ،‬ئەرزیان وەک تەمێکی چڕ داپۆشی‪ ،‬تەپوتۆزی خەستی ئەوان گەیشتە ئاسمان‪.‬‬ ‫بۆ ئەوەی تەفرەیان بدا و هەرە باشەکانیان ئاشکرا بکا هاواری لە جەماوەرەکە کرد‪ .‬هەریەکەیان نیشانەی‬ ‫خۆی دا بە هاوەڵەکەی‪....‬‬

‫‪56‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫‪ :26 - 18‬شاکەیان لە پێشەوەی لەشکرەکەیەوە ئەرۆیشت‪ ....‬ئینمیرکار لە پێشەوەیانەوە ئەڕۆیشت بۆ ‪...‬‬ ‫لەشکرەکەی‬ ‫‪....‬‬ ‫‪ ...‬دانەوێڵەی گو – نیدا‪ ...‬زۆروزەبەند زیاد بکا‪.‬‬ ‫کاتێ راستاڵ لە گەڵ ئینلیل راوێژی کرد هەمو کوالبای بەڕێ خست‪ ،‬وەکو مێگەل لە لێژایی چیاکان دا‪ ....‬وەکو‬ ‫گاڕان لە بناری هەورازەکان دا رایان ئەکرد‪.‬‬ ‫ئەو روانیە ‪ ...‬لێوارەکە‪ ...‬رێگەکەیان ناسی‪ .‬ئەو روانی‪....‬‬ ‫‪ :88 - 21‬پێنج رۆژ رابورد‪ .‬لە رۆژی شەشەم دا خۆیان شت‪ ...‬لە رۆژی حەوتەم دا چونە ناو چیاکانەوە‪.‬‬ ‫کاتێ لە رێبازەکە پەڕینەوە لێشاوێکی گەورە بە پێچەوانەی تەوژمی ئاوەکەوە ئەڕژایە ناو گۆمەکەوە‪...‬‬ ‫فەرمانڕەواکەیان‪ ،‬بە سواری گەردەلولەوە‪ ،‬کوڕەکەی ئوتو‪ ،‬گەوهەری قەشەنگی درەوشەدار‪ ،‬لە ئاسمانەوە دابەزی‬ ‫بۆ سەر ئەرزی فراوان‪ .‬کەللەی پرشنگداری دەرکەوت‪ ،‬تیرە تیژەکانی تیشکەکەی وەکو رۆشنایی تێپەڕین‪.....‬‬ ‫قوببەی تەورە برونزیەکەی کە لە دروشمەکەی دا ئەبریسکایەوە و‪ ،‬لە تەورە رەنگینەکەی دا دەرپۆقی بو‪ ،‬ئەتوت‬ ‫سەگە بەربۆتە کەالک‪.‬‬ ‫‪ :10 - 89‬لەو کاتەدا حەوت بون‪ ،‬ئەوان حەوت بون‪ ...‬خۆرتەکەیان‪ ،‬لە کوالبا لە دایک بوبو‪ ،‬حەوت بون‪.‬‬ ‫ماخوا ئوراک حەوتی هەبو‪ ،‬چێڵەکی کێوی بە شیر پەروەراند بونی‪ .‬پاڵەوان بون لە سومەر ئەژیان‪ .‬لەهەڕەتی‬ ‫خۆشیی شکۆداری دا بون‪ .‬هێنران لە سەر خوانی ئان نان بخۆن‪ .‬ئەم حەوتە سەردەستەی ئەوانە بون کە‬ ‫ژێردەستەی سەردەستەکان بون‪ ،‬کاپتنی ئەوانە بون ژێردەستەی کاپتنەکان بون‪ ،‬جەنەراڵی ئەوانە بون‬ ‫ژێردەستەی جەنەراڵەکان بون‪.‬‬ ‫سەردەستەکان سێ س ەد پیاو بون‪ ،‬هەر یەک لەو سێ سەدە‪ ،‬کاپتنی شەش سەد پیاو بون‪ ،‬هەریەکە لەو شەش‬ ‫سەد پیاوە‪ ،‬جەنەراڵی حەوت کار‪ ،‬بیستوپێنج هەزار و دوسەد سەرباز بون‪ ،‬هەر یەکەی بیستوپێنج هەزار و‬ ‫دوسەد سەرباز بون‪.‬‬ ‫ئەوانە هێزی هەڵبژاردە بون لە خزمەتی ئاغا دا راوەستا بون‪.‬‬ ‫‪ :86 - 13‬لوگالباندا‪ .‬هەشتەمی ئەوان‪ ...‬لە ئاودا شۆرا بو‪.‬‬ ‫بە بێدەنگیەکی سامناک بۆ پێشەوە چو‪ ..‬لە گەڵ هێزەکان دا رۆیشت‪ .‬کاتێ نیوەی رێ‌یان بڕی‪ ،‬نیوەی رێ‌یان‬ ‫بڕی بو‪ ،‬توشی نەخۆشی بو‪ ،‬توشی "نەخۆشی سەر" بو‪ .‬وەکو مارێ پەت خرابێتە سەری رابکێشرێ گینگڵی‬ ‫ئەدا و‪ ،‬وەکو ئاسکێ کەوتبێتە تەپکەوە دەمی لە قوڕ چەقی بو‪ .‬چیتر نەیئەتوانی دەستی هەڵبێنێتەوە و‪ ،‬چیتر‬ ‫نەیئەتوانی القی بەرز بکاتەوە‪ .‬نە شا و نە دەسوپێوەندەکانی نەیانتوانی یارمەتی بدەن‪ .‬لە چیا گەورەکان دا‪،‬‬ ‫ئەوان پێکەوە وەک هەوری خۆاڵوی بە سەر ئەرزەوە جمەیان ئەهات‪،...‬‬ ‫وتیان‪" :‬با ئەوان بیبەنەوە بۆ ئونوگ"‪ .‬بەاڵم نەیانزانی چۆنی ببەنەوە‪.‬‬ ‫وتیان‪" :‬با ئەوان بیبەنەوە بۆ کوالبا"‪ .‬بەاڵم نەیانزانی چۆنی ببەنەوە‪.‬‬ ‫ددانی چۆقەچۆقی بو‪ ،‬لە شوێنی ساردی چیاوە گواستیانەوە بۆ شوێنێکی گەرم‪.‬‬

‫‪56‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫‪ :311 - 81‬کۆگایەک و‪ ،‬کەپرێکیان وەکو هێالنەی مەل بۆ هەڵبەست‪...‬‬ ‫خور ما‪ ،‬هەنجیر و جۆری جیاوازی پەنیر‪ ،‬شیرینی کە خواردنی بۆ نەخۆش باش بێ‪ ،‬بۆیان خستە ناو‬ ‫سەبەتەی خورماوە‪ ،‬ئینجا ژورێکیان بۆ رێک خست‪.‬‬ ‫جۆری جیاوازی چەوریی مانگای گەوڕ و‪ ،‬پەنیری تازەی مەڕی پشتیر‪ ،‬رۆن و هێلکەی سارد‪ ،‬هێلکەی کواڵوی‬ ‫سارد‪ ،‬وەکو خوانێ بۆ شوێنی پیرۆز‪ ،‬شوێنی گرنگ‪ ،‬ڕازانەوە‪.‬‬ ‫لە بەر دەم خوانەکەدا‪ ،‬بیرەیان بۆ خواردنەوە‪ ،‬تێکەاڵو لە گەڵ دۆشاوی خورما‪ ،‬بابۆڵەیان‪ ...‬لە گەڵ کەرە بۆ‬ ‫دانا‪.‬‬ ‫شتەکانیان خستە ناو سەتڵی چەرم و‪ ،‬ئاخنییانە ناو هەمانەی چەرمینەوە‪ ..‬براکانی و هاوڕێکانی‪ ،‬وەکو لە‬ ‫کاتی سەر خەرمان دا شت لە بەلەم داب گرن‪ ،‬شتەکانیان لە ژور سەری لە ئەشکەوتی چیادا ریز کرد‪.‬‬ ‫ئەوان ‪ ...‬لە کوندەدا ئاو‪ .‬بیرەی رەش‪ ،‬خواردنەوەی کهولی‪ ،‬بیرەی رونی جۆ‪ ،‬شەرابی تامخۆش بۆ‬ ‫خواردنەوە‪ ،‬لە ژور سەری‪ ،‬لە ئەشکەوتی چیادا‪ ،‬لە سەر هەرزاڵەی کوندەکەدا ریز کرد‪.‬‬ ‫بوغوردی نایاب‪ ،‬بوغوردی بۆندار‪ ...،‬بوغ وردی لیگیدبا‪ ،‬بوغوردی باشیان لە ناو بوغوردان دا لە ئەشکەوتی‬ ‫چیادا بە سەر سەریەوە هەڵواسی‪.‬‬ ‫تەورەکەی‪ ،‬کە لە ئاسنی باش دروستکرا بو‪ ،‬لە چیاکانی زوبییەوە هێنرا بو‪ ،‬لە ژور سەریەوە‪ ،‬بۆیان دانا‪ .‬نێزە‬ ‫ئاسنینەکەشی‪ ،‬کە لە چیاکانی گیگ ەوە هێنرا بو‪ ،‬خستە سەر سنگی‪.‬‬ ‫ئەسرین لە چاڵی چاوەکانی دا‪ ...‬سەرڕێژی کرد بو‪ ..‬لوگالباندا ی پیرۆز چاوی بە زەقی مابوەوە‪ ...‬وەکو‬ ‫ئوتوی پیرۆز لچ و لێوی بۆ براکانی نەکردەوە‪ .‬کاتێ ملیان بەرز کردەوە‪ ،‬هەناسەی نەئەدا‪ ،‬براکانی و‬ ‫هاوڕێکانی لە گەڵ یەک کەوتنە راوێژ‪.‬‬ ‫‪ :311 – 311‬ئەگەر براکەمان‪ ،‬وەکو ئوت و‪ ،‬لە جێگەکەی هەستایەوە‪ ،‬ئەوسا خوا کە نەخۆشی خستوە‬ ‫پشتیوانی ئەبێ‪ ،‬ئەگەر ئەم خۆراکە بخوا‪ ،‬ئەگەر ئەمانە بخواتەوە‪ ،‬لە سەر قاچ رائەوەستێ‪ .‬بەشکو بتوانێ بە‬ ‫سەر بەرزایی چیاکان دا بگاتەوە کوالبای بە خشت دروست کراو‪.‬‬ ‫‪ :311 - 318‬بەاڵم ئەگەر ئوتو براکەمان بانگ بکا بۆ شوێنی پیرۆز‪ ،‬بۆ شوێنی گرنگ‪ ،‬چوارپەلی هێزیان‬ ‫تێ دا نەمێنێ‪ .‬ئەوسا ئەکەوێتە سەر ئێمە‪ ،‬کە لە ئەراتا گەڕاینەوە‪ ،‬تەرمی براکەمان بەرینەوە بۆ کوالبای بە‬ ‫خشت کراو‪.‬‬ ‫‪ :320 - 311‬وەکو مانگا پیرۆزەکەی ناننا کە تەرە ئەبێ و‪ ،‬لە تەمەنی پیری دا‪ ،‬لە گەڵ جوانەگایەک دا کەڵ‬ ‫ئە گرێ و‪ ،‬لە پشتەوەی گەوڕی چارەوی دا بە جێ ئەهێڵرێ‪ ،‬ئەمانیش‪ :‬براکانی و هاوڕێکانی لوگالباندا ی‬ ‫پیرۆزیان لە ئەشکەوتی چیادا بە جێ هێشت‪ ،‬برا گەورەکانی بە رشتنی فرمێسکی زۆر و ناڵەناڵ‪ ،‬بە شیوەن و‪،‬‬ ‫بە پەژارە و رۆرۆ وە‪ ،‬لوگالباندایان لە چیا جێ هێاڵ‪.‬‬ ‫‪ :321 - 323‬دو رۆ ژ بە سەر نەخۆشکەوتنی لوگالباندا تێپەڕی بو‪ ،‬دانێکی تریشی خایان‪ .‬کە ئوتو‪ ،‬رۆشنایی‬ ‫خۆی بۆ سەر ماڵەکەی ئەو سوڕانەوە‪ ،‬گیاندارەکان رویان کردەوە النەکانیان‪ ،‬رۆژ بە ئێوارەیەکی فێنک‬ ‫کۆتایی هات‪ ،‬ئەمیش لەشی وەکو بە رۆن هەنورا بێ سوک بو‪ .‬بەاڵم هێشتا بیماریی بەری نەدا بو‪.‬‬

‫‪56‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫‪ :380 - 328‬کاتێ چاوی بۆ ئوتو بەرەو ئاسمان هەڵبڕی‪ ،‬بە سەر ئەودا گریا وەکو بە سەر باوکی دا بگری‪.‬‬ ‫لە ئەشکەوتی چیادا دەستە پاکەکانی بۆ بەرزکردەوە‪:‬‬ ‫‪" :310 - 383‬ئوتو! درودی منت لێ بێ‪ ،‬با ئیتر نەخۆش نەبم‪ .‬کوڕی نینگال! درودت لێ ئەکەم‪ ،‬با ئیتر‬ ‫بیمار نەبم‪.‬‬ ‫ئوتو! تۆ رێگەت بە من دا بە هاوڕێیەتی براکانم بێمە ناو چیاکانەوە‪ .‬لەم کەورگەدا‪ ،‬کە سەختترین شوێنی‬ ‫دنیایە‪ ،‬با ئیتر نەخۆش نەبم! لێرە کە نە دایکمی لێیە نە باوکم‪ ،‬نە شارەزای لێیە‪ ،‬نە کەسێ کە من بیناسم‪،‬‬ ‫دایکم لێرە نیە بڵێ‪ :‬ئای بۆ رۆڵەکەم! براکەم لێرە نیە بڵێ‪ :‬ئای بۆ براکەم! دراوسێکانی دایکم‪ ،‬کە ئەهاتنە‬ ‫ماڵی ئێمە‪ ،‬لێرە نین‪ ،‬تا بۆم بالوێننەوە‪ .‬ئەگەر خواکان و ماخواکان پێکەوە بونایە خوای دراوسێیەتی ئەیوت‪:‬‬ ‫ئەم پیاوە نابێ بمرێ!‬ ‫سەگی ونبو خوێڕیە‪ ،‬پیاوی ونبو داماوە‪ .‬لە رێگایەکی نەزانراوی بناری چیاکان دا‪ ،‬ئوتو! پیاوێکی ونبو‪،‬‬ ‫پیاوێکە لە دۆخێک دایە هێشتا دژوارترە‪.‬‬ ‫وام لێ مەکە بە مەرگی سەختی ئاو بچم‪.‬‬ ‫وام لێ مەکە لە باتی جۆ بەردەخوێ بخۆم‪.‬‬ ‫وام لێ مەکە وەکو کۆڵەوژێکی فڕێدراو لە چۆڵەوانیەکی نەناسراودا بکەوم‪.‬‬ ‫گرفتاری ناوێکم مەکە براکانم بە پێکەنینەوە القرتێم پێ بکەن‪ ،‬با ئیتر نەخۆش نەبم‪.‬‬ ‫توشی گاڵتەپێکردنی هاوەڵەکانم مەکە‪ ،‬با ئیتر بیمار نەبم!‬ ‫با لەم کێوانە وەکو کابرایەکی بودەڵە کۆتاییم نەیەت!"‬ ‫‪ :311 - 313‬ئوتو فرمێسکەکانی گیرا کرد‪ .‬هاندانی خوایی بۆ ناردە ئەشکەوتی چیا‪.‬‬ ‫‪ :381 - 311‬ئەو ژنە ئەوەی ئەیکا‪ ...‬بۆ هەژاران‪ ،‬یاریەکی خۆشە‪ ،‬سۆزان یەکە ئەچێتە دەرەوە بۆ ناو خان‪،‬‬ ‫ئەوەی ژوری خەوتن روناک ئەکاتەوە‪ ،‬ئەو خوراکی هەژارە‪ ..‬ئینانا‪ ،‬کچی سوئین‪ ،‬لە بەردەمی دا لە‬ ‫مەڵبەندەکەدا وەکو نێونێک قوت بوەوە‪ .‬تریفەکەی ئەو‪ ،‬وەکو ئەوەی کارا ی پیرۆز‪ ،‬پرشنگە ئەستێرەییەکەی‬ ‫ئەشکەوتەکەی بۆ روناک کردەوە‪.‬‬ ‫کاتێ ئەو چ اوی بەرەوژور بۆ ئینانا هەڵبڕی‪ ،‬بە سەر ئەودا گریا وەکو بە سەر باوکی دا بگری‪ .‬لە ئەشکەوتی‬ ‫چیادا دەستە پاکەکانی بۆ بەرزکردەوە‪:‬‬ ‫‪" :396 - 381‬ئەی ئینانا! ئەگەر هەر ئەمە ماڵی من بێ‪ ،‬ئەگەر هەر ئەمە شارەکەم بێ! ئەگەر هەر ئەمە کوالبا‬ ‫بێ‪ ،‬ئەو شارەی کە دایکم منی تێدا بوە‪ !...‬تەنانەت ئەگەر ئەمە بۆ من وەکو کەالوەی چۆڵەوانی بێ بۆ مار!‬ ‫ئەگەر ئەمە بۆ من وەکو درزی ئەرز بێ بۆ دوپشک! خەڵکە بەهێزەکەم ‪ ..‬خانمە گەورەکانم‪ ...‬بۆ ئینانا‬ ‫‪.............‬‬ ‫بەردە پچوکەکانی ئەو‪ ،‬بەردە درەوشاوەکانی لە شکۆداریەکەی دا‪ ،‬بەردی ساجکال لە سەرەوە‪ ...،‬لە خوارەوە‪،‬‬ ‫هاوارەکەیان کە لە شاخەکانی سەرزەمینی زاب‌و ەوە دێ ‪ ..‬ئەکرێتەوە ‪ ..‬چوارپەلم لە شاخەکانی دارسەرو دا‬ ‫نەفەوتێ!"‬

‫‪56‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫‪ :100 - 391‬ئینانا فرمێسکەکانی گیرا کرد‪ .‬بە توانینی ژیانەوە لێی گەڕا بچێ بنوێ وەک چۆن ئوتو‬ ‫ئەنوێ‪ .‬ئینانا دڵی ئەوی خۆش کرد وەکو جلی خوری لە بەر کرد بێ‪ .‬ئەوسا‪ ،‬وەک ئەگەر‪ ...‬ئەو رۆیشت بۆ‬ ‫کوالبای بە خشتکراو‪.‬‬ ‫‪ :132 - 103‬جوانەگاکەی شۆربا رەشەکەی خوارد‪ ،‬گۆلکی جوانەگا پیرۆزە ئەستێرەییەکە هات بۆ ئەوەی‬ ‫نیگاداری ئەو بکا‪ .‬لە ئاسمان دا وەکو ئەستێرەی بەیانی هەڵهات‪ ،‬رۆشناییەکی زۆری لە تاریکی شەودا باڵ‌و‬ ‫کردەوە‪ .‬سوئین‪ ،‬کە وەکو مانگی نوێ درودی لێ کرا‪ ،‬باوە ناننا‪ ،‬رێڕەوی هەڵهاتنی ئوتوی دیاری کرد‪.‬‬ ‫گەورەی شکۆدار‪ ،‬شایانی تاج‪ ،‬سوئین‪ ،‬کوڕە خۆشەویستەکەی ئینلیل‪ ،‬ئەو خوایەی بریقەکەی گەیشتە ‪...‬بنی‬ ‫ئاسمان‪ .‬تریفەکەی وەکو کارا ی پیرۆز‪ ،‬درەوشانەوە ئەستێرەییەکەی بۆ ئەو‪ ،‬ئەشکەوتی چیای رۆشن کردەوە‪.‬‬ ‫کاتێ لوگالباندا چاوی بەرەو ئاسمان بۆ سوئین هەڵبڕی بە سەر ئەودا گریا‪ ،‬وەکو بە سەر باوکی دا بگری‪ ،‬لە‬ ‫ئەشکەوتی چیادا دەستە پاکەکانی بۆ بەرزکردەوە‪:‬‬ ‫‪" :118 - 138‬شاها! ئەی ئەوەی لە ئاسمانی دور کەس ناتوانێ بتگاتێ! سوئین‪ ،‬ئەی ئەوەی لە ئاسمانی دور‬ ‫کەس ناتوانێ بتگاتێ‪ .‬شا کە حەزی لە چاکەیە و‪ ،‬قینی لە بەدییە! سوئین کە حەزی لە چاکەیە و‪ ،‬رقی لە‬ ‫بەدییە! چاکەیە کە خۆشی ئەهێنێ بۆ دڵی تۆ‪ .‬لە داری عەرعەر‪ ،‬داردەستێکی گەورە‪ ،‬گۆپاڵێکی شاهانە بۆ تۆ‬ ‫ئەکرێ‪ ،‬تۆ کە پەیوەندیت لە گەڵ چاکە پچڕاوە و‪ ،‬پەیوەندیت لە گەڵ بەدیی نەپچڕاوە‪ .‬تۆ ئەگەر بەدیی بانگ‬ ‫بکەیتە بەردەمی خۆت‪ ،‬بە زۆر کێشی بکەی‪ ...‬کاتێ دڵی تۆ بئێشێنێ‪ ،‬چۆن مار زەهر ئەڕێژێ تۆش ژار بە‬ ‫سەر بەدیی دا بکە!"‬ ‫‪ :111 - 116‬سوئین فرمێسکەکانی گیرا کرد ژیانی پێ دا‪ ،‬توانینی دا بە القەکانی لە سەر پێ رابوەستێ‪.‬‬ ‫‪ :119 - 118‬جاری دوەم‪ ،‬کە جوانەگا رۆشنەکە لە ئاسۆوە هەڵهات‪ ،‬جوانەگا لە ناو دارسەروەکان دا‬ ‫ئەسوڕایەوە‪ ،‬قەڵغانێ لە سەر ئەرز دانرابو‪ ،‬لە الیەن ئەنجومەنەوە سەیری ئەکرا‪ ،‬قەڵغان لە گەنجینە دەرهێنرا‬ ‫بو‪ ،‬پیاوە گەنجەکان سەیریان ئەکرد‪ ..‬ئوتوی خۆر‌ت تیشکی پیرۆزی لە ئاسمانەوە دابەزیوی باڵ‌و کردەوە‪... ،‬‬ ‫ئەوانەی بەخشی بە لوگالباندای پیرۆز لە ئەشکەوتی چیادا‪.‬‬ ‫خوای پارێزگاری باشە بە سەریەوە وەستا‪ ،‬ماخوای پارێزگاری باشە لە پشتیەوە رۆیشت‪ .‬ئەو خوایەش کە‬ ‫ئەوی نەخۆش خست بو بە تەنیشتی دا هەنگاوی نا‪ .‬کە چاوی بەرەو ئاسمان بۆ ئوتو هەڵبڕی‪ ،‬بە سەر ئەودا‬ ‫گریا وەکو بە سەر باوکی دا بگری‪ ،‬لە ناو ئەشکەوتی چیادا دەستە پاکەکانی بۆ بەرز کردەوە‪:‬‬ ‫‪" :161 - 120‬ئوتو! شوانی واڵت‪ ،‬باوکی سەر ڕەشەکان‪ ،‬کاتێ تۆ ئەچی بۆ خەوتن‪ ،‬خەڵک لە گەڵ تۆ ئەچن‬ ‫بۆ خەوتن‪ ،‬ئوتوی گەنج‪ ،‬کاتێ تۆ لە خەو هەڵئەستی‪ ،‬خەڵک لە گەڵ تۆ لە خەو هەڵئەستن‪.‬‬ ‫ئوتو! بە بێ تۆ‪ ،‬لە دەرەوە هیچ تۆڕێ بۆ مەل دانانرێ‪ ،‬هیچ کۆیلەیەک لە دەرەوە بە دیل ناگیرێ‪ .‬بۆ یەکێ کە‬ ‫بە تاکی تەنیا ئەڕوا‪ ،‬تۆ هاوڕێی برایانەی ئەوی‪ .‬ئوتو تۆ سێیەمی ئەوانەی بە جوتە سەفەر ئەکەن‪ .‬تۆ چرای‬ ‫بۆ ئەوانەی گەردانەیان لە ملدایە‪.‬‬ ‫وەکو بەرگی زولومهی پیرۆز‪ ،‬هەڵهاتنی خۆرەکەت جل ئەکاتە بەری هەژاران و داماوان‪ ،‬روتوڕەجاڵ پۆشتە‬ ‫ئەکاتەوە‪ ،‬کەوایەکی ئاودامانی خوری سپیە لەشیان دائەپۆشی تەنانەت هی کۆیلەی کڕدراویش‪.‬‬ ‫‪57‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫پیرەپیاوانی زەنگین‪ ،‬وەکو پیرەژنەکان بە خۆشیەوە ستایشی خۆرهەڵهاتنەکەت ئەکەن‪ ،‬تا دواکاتی رۆژانیان‬ ‫خۆرهەالتنەکەت ئەوەندەی رۆن کاریگەرە‪.‬‬ ‫گاکێویە گەورەکان رایان کرد بۆ پێشەوە‪.‬‬ ‫قارەمان‪ ،‬کوڕی نینگال‪ .. ،‬بۆ تۆ‬ ‫‪....‬‬ ‫برای‪ ..‬براکەی ئەو‪ .....‬بە شیرینی ستایشی کردی‪ ،‬گەیشتە ئاسمان‪ .‬قارەمان‪ ،‬کوڕی نینگال‪ ،‬ئەوانە ستایشت‬ ‫ئەکەن چۆن تۆ شایانی ئەوەی‪.‬‬ ‫‪ :118 - 162‬لوگالباندای پیرۆز لە ئەشکەوتی چیا هاتە دەرەوە‪ .‬سەرڕاستەکە لە گەڵ ئینلیل راوێژی کرد‪،‬‬ ‫نەمامی رزگاری ژیان لە دایکبو‪ .‬روباری رەوان‪ ،‬دایکی گردەکان‪ ،‬ئاوی رزگاری ژیانی هێنا‪ .‬دوای ئەوەی گازی‬ ‫لە نەمامی رزگاری ژیان گرت‪ ،‬دوای ئەوەی قومی لە ئاوی رزگاری ژیان دا‪ ،‬لێرە لە شوێنەکەی خۆی لە سەر‬ ‫ئەرز تەڵەی نایەوە‪ ،‬ئەوسا لەو شوێنەوە وەکو ئەسپی شاخ‪ .‬وەکو ماکەری کێویی تەنیای کاکان بە سەر چیاکان‬ ‫دا بە خێرایی رۆیشت‪ .‬وەک کەرێکی زەبەالحی خورت‪ ،‬کەرێکی لەڕ‪ ،‬رای کرد‪ ،‬بە ئارەزوی غاردانەوە‪ ،‬بە‬ ‫درێژایی رێگە هەڵبەزیەوە‪.‬‬ ‫‪ :199 - 116‬ئەو شەوە لە ئێوارەوە‪ ،‬بە هەڵەداوان بە ناو شاخەکان دا‪ ،‬بە چۆڵەوانی دا‪ ،‬لە ژێر تریفەی‬ ‫مانگەشەو دا کەوتە جواڵن‪ .‬ئەو بە تەنیا بو‪ ،‬سەرەڕای چاوە تیژەکانی‪ ،‬یەک کەسی لێ نەبو بیبینێ‪.‬‬ ‫توێشویەکی پێ بو کە لە هەمانەدا هەڵگیرا بو‪ ،‬خۆراکێ کە خرابوە پێستەوە‪.‬‬ ‫براکانی و هاوەڵە کانی ئەیانتوانی نان ببرژێنن لە سەر ئەرز‪ ،‬بە هەندێ ئاوی ساردەوە‪ .‬لوگالباندای پیرۆز‬ ‫شتەکانی کە لە ئەشکەوتی شاخەوە هەڵی گرت بو‪ .‬لە تەنیشت کۆتەرەیەکەوە دانا‪ .‬سەتڵەکەی پڕ کرد‪ ...‬لە ئاو‪.‬‬ ‫لە بەرچاوی ئەو ئەوەی داینابو باڵ‌و کردەوە‪ .‬هەندێ بەردی هەڵگرت‪ ...‬چەند جارێ پێکەوە ریزی کردن‪.‬‬ ‫خەڵوزە داگیرساوەکانی لە سەر ئەرزی کراوە دانا‪ .‬بەردەئەستێ جوانەکان پڕیشکیان دا‪ .‬ئاگرەکەی لە دەرەوە‬ ‫بۆ ئەو لە ناو چۆڵەوانی دا وەکو رۆژ هەڵهات‪.‬‬ ‫نه‌ی ئه‌زانی چۆن نان یا خەپلە ببرژێنێ‪ ،‬نه‌ی ئه‌زانی تەنور چۆنە‪ ،‬بە تەنیا حەوت خەڵوز هەویری گیزیکەتای‬ ‫برژاند‪ .‬لە کاتێک دا نانەکە خۆی ئەبرژا‪ ،‬زەلی کوله‌ی چیای هەڵکێشا‪ ،‬رەگەکانی و هەمو لقەکانی هەڵپاچی‪.‬‬ ‫هەمو خەپلەکانی وەکو توێشوی رۆژ هەڵگرت‪.‬‬ ‫نه‌ی ئه‌زانی نان یا خەپلە چۆن ئەبرژێ‪ ،‬نه‌ی ئه‌زانی تەنور چۆنە‪ ،‬تەنیا بە حەوت خەڵوز هەویری گیزیکاتای‬ ‫برژاند‪ .‬دۆشاوی شیرینی خورمای تێ هەڵسو‪.‬‬ ‫‪ :131 - 100‬گاکێویەکی قاوەیی‪ ،‬گاکێویەکی جوان‪ ،‬گایەک قۆچەکانی رائەوەشان‪ ،‬گایەک لە برسانا‪،‬‬ ‫ئەسوڕایەوە‪ ،‬لە گەڵ گاکێویە قاوەییەکانی گردەکان‪ ،‬ئەیبۆڕان و ئەگەڕا بۆ شوێنێکی خۆش‪ ..‬لەم رێگایەدا‬ ‫جیمگیگی بۆنداری ئەجو وەک جۆ بێ‪ ،‬داری سەروی ئەهاڕی‪ ...‬وەکو گیای ئیسپارتو بێ‪ ...‬بە لوتی بۆنی‬ ‫گەاڵی دەوەنی سینوبی ئەکرد وەک گیا بێ‪ .‬ئاوی روباری رەوانی ئەخواردەوە‪ ،‬بە ئیلینوک‪ ،‬نەمامە پاکەکانی‬ ‫چیا‪ ،‬قڕقێنەی ئەدایەوە‪.‬‬ ‫لە کاتێک دا گاکێویە قاوەییەکان‪ ،‬گاکێویەکانی شاخ‪ ،‬لە ناو نەمامەکان دا‪ ...‬ئەگەڕان‪ ،‬لوگالباندا ئەو یەکەیانی لە‬ ‫بۆسەکەی دا گرت‪...‬‬ ‫‪50‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫دارعەرعەری شاخی لە بن دا هەڵکەند‪ ،‬لقەکانی لێ داماڵی‪ .‬لوگالباندای پیرۆز رەگەکانی‪ ،‬کە وەکو زەلی کێلگەکان‬ ‫درێژ بون‪ ،‬بە چەقۆ هەڵپاچی‪ .‬بەوە گاکێویە قاوەییەکە‪ ،‬گاکێویەکەی شاخی‪ ،‬بەستەوە‪،‬‬ ‫‪ :118 - 132‬بزنی قاوەیی و بزنی دایکانە‪ ،‬بزنی کێچاوی‪ ،‬بزنی رشکن‪ ،‬پەرێشان بون‪ ...‬لەم رێگایەدا‬ ‫جیمگیگی بۆنداریان ئەجو وەک جۆ بێ‪ ،‬داری سەرویان ئەهاڕی‪ ...‬وەکو گیای ئیسپارتو بێ‪ ...‬بە لوت بۆنی‬ ‫گەاڵی دەوەنی سینوبییان ئەکرد وەک گیا بێ‪ .‬ئاوی روباری رەوانیان ئەخواردەوە‪ ،‬بە ئیلینوک‪ ،‬نەمامە‬ ‫پاکەکانی چیا‪ ،‬قڕقێنەیان ئەدایەوە‪.‬‬ ‫لە کاتێک دا بزنی قاوەیی و بزنی دایکانە لە ناو نەمامەکان دا ئەگەڕان‪ ،‬لوگالباندا هەردوکیانی لە بۆسەکەی دا‬ ‫گرت‪...‬‬ ‫دارعەرعەری شاخی لە بن دا هەڵکەند‪ ،‬لقەکانی لێ داماڵی‪ .‬لوگالباندای پیرۆز رەگەکانی‪ ،‬کە وەکو زەلی کێلگەکان‬ ‫درێژ بون‪ ،‬بە چەقۆ هەڵپاچی‪ .‬بەوە بزنە قاوەییەکە و بزنە دایکانەکە‪ ،‬هەردو بزنی‪ ،‬بەستەوە‪.‬‬ ‫‪ :180 - 116‬ئەو بە تەنها بو‪ ،‬بە چاوە تیژەکانی تەنانەت تەنیا یەک کەسی بە دی نەئەکرد‪.‬‬ ‫شا لە شیرین خەودا بو‪ ...‬نوستن‪ :‬مەڵبەندی ستەمکاری‪ ،‬وەک سێاڵوێ کە هەڵبستێ‪ ،‬وەک دەستێ کە دیواری‬ ‫خشت هەڵ بوەشێنێ‪ ،‬دەستێ بەرز بێتەوە‪ ،‬قاچێ بەرز بێتەوە‪ ،‬وەک دۆشاو لە بەردەم ئەودا‪ ،‬وەکو دۆشاو کە لە‬ ‫بەردەم ئەودا بو سەررێژ بکا‪ ،‬نە چاو‌دێر ئەناسێ‪ ،‬نە کاپتان‪ ،‬ئەمە هێزێکی زۆرە بۆ پاڵەوان‪ .‬بە هۆی کاسە‬ ‫دارینەکەی نینکاسی ەوە سەرەنجام خەو بە سەر لوگالباندا زاڵ بو‪ .‬ئیلینوک‪ ،‬پوشی نەرمی شاخی‪ ،‬وەک جاجم‬ ‫راخست‪ ،‬پۆپەشمینی زولومهی باڵ‌و کردەوە‪ ،‬لەوێ مەوجی سپی کەتانی دا بە خۆی دا‪ .‬لەوێ‪ ...‬ژوری خۆشتنی‬ ‫لێ نەبو‪ ،‬ئەو لەو شوێنە دروستی کرد‪.‬‬ ‫شا خۆی دا بو بە ئەرزا نەک بۆ خەوتن‪ ،‬بەڵکو پاڵکەوت بو بۆ خەوبینین‪ ...‬نەک بۆ گەڕانەوە لە بەردەرگای‬ ‫خەوبینین‪ ،‬نەک بۆ گەڕانەوە لە الی گرێژەنەی دەرگاکەیەوە‪ ،‬ئەو (خەون) درۆ بۆ درۆزن ئەکا‪ ،‬راستی به‬ ‫راستگۆ ئەڵێ‪ .‬ئەتوانێ یەکێ بەختیار بکا‪ ،‬ئەتوانێ یەکێکی کە بخاتە گۆرانی‪ ،‬بەاڵم ئەمە سەبەتەی تەختەی‬ ‫داخراوی خواکانە‪ .‬خەوتنگای قەشەنگی نینلیل ە‪ .‬راوێژکاری ئینانا‪ .‬زاووزێکەری مرۆڤێتی‪ ..‬دەنگی یەکێکە کە‬ ‫زیندو نیە ‪ ...‬زانگارا‪ ،‬خوای خەونەکان‪ ،‬خۆی وەکو جوانەگا بۆڕانی‪ ،‬بۆڕانی بە سەر لوگالباندا‪ .‬وەکو گۆلکی‬ ‫مانگا بۆڕانی‪:‬‬ ‫‪ " :160 - 183‬ئەوەی گاکێویی قاوەیی بۆ من سەرئەبڕێ‪ ،‬ئەوەی چەوریەکەی بۆ من ئەتوێنێتەوە‪ ،‬ئەوە ئەبێ‬ ‫تەورەکەی من‪ ،‬کە لە ئاس نی باشە ببا‪ ،‬ئەبێ نێزە ئاسنینەکەی من بە کار بهێنێ ‪.‬وەک وەرزشکار گاکێویە‬ ‫قاوەییەکە بهێنێ‪ ،‬گاکێویە قاوەییەکەی شاخ‪ ،‬وەکو زۆرانگر بکاتە ژێردەستەی خۆی‪ .‬بڕستی لێ ببڕێ‪ ،‬ئەگەر‬ ‫پێش هەتاوکەوتن ئامادەی بکا‪ ،‬سەری بزنی قاوەیی و سەری بزنی دایکانە‪ ،‬وەکو دەنکی جۆ سەری هەردو‬ ‫بزن تۆپەڵ بکا‪ ،‬خوێنەکەیان بڕژێنێتە ناو چاڵێکەوە تا بۆنەکەی بە بیابان دا باڵ‌و بێتەوە‪ .‬مارە زیتەکانی‬ ‫شاخەکان لە بیابان دا بۆنی بکەن و وریا ببنەوە‪".‬‬ ‫‪ :110 - 163‬لوگالباندا خەبەری بوەوە‪ ..‬ئەوەی دی بوی خەون بو‪ .‬هەڵ لەرزی‪ ..‬خەوی دی بو‪ .‬چاوی خۆی‬ ‫هەڵ گڵۆفی‪ ،‬ترسێکی زۆری لێ نیشت‪ .‬تەورەکەی کە لە ئاسنێکی باش بو هەڵگرت‪ ،‬نێزە ئاسنینەکەی کە لە‬ ‫ئاسن بو دەر هێنا‪ .‬وەک وەرزشکار گاکێویە قاوەییەکە‪ ،‬گاکێویەکەی شاخی‪ ،‬هێنا وەک زۆرانگر کردی بە‬ ‫‪55‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫ژێردەستە‪ .‬بڕستی لێ بڕی‪ .‬پێش هەتاوکەوتن ئامادەی کرد‪ .‬سەری بزنە قاوەیی و سەری بزنی دایکانەکە‪،‬‬ ‫وەک دەنکەجۆ سەرەکانی هەردو بزنی‪ ،‬تۆپەڵ کرد خوێنەکەیانی رژانە ناو چاڵێکەوە‪ ،‬بۆنەکەی بە ناو بیابان‬ ‫دا باڵ‌و بوەوە‪ .‬مارە زیتەکانی شاخەکان بۆنیان کرد و وریا بونەوە‪.‬‬ ‫‪ :191 – 113‬کاتێ خۆر هەاڵت‪ ...‬لوگالباندا‪ ،‬بە ناوی ئینلیل ەوە بانگهێشتی کردن‪ ،‬ئان‪ ،‬ئینلیل‪ ،‬ئینکی‪،‬‬ ‫نینهورساگ‪ ،‬لە سەر خوان دانیشتن‪،‬‬ ‫لە شوێنێکی شاخ کە ئەو ئامادەی کرد بو‪ .‬سفرە راخرا‪ ،‬خواردنەوەکانی تێ کرد‪ ..،‬بیرەی خەست‪،‬‬ ‫خواردنەوەی کهولی‪ ،‬بیرەی رون‪ ،‬شەرابی تامخۆش‪ ،‬ئاوی ساردی وەک شەراب‪ ،‬هەموی رشتە سەر تەختاییەکە‪.‬‬ ‫چەقۆی خستە سەر گۆشتی بزنە قاوەییەکە‪ ،‬جگەرە رەشەکەی برژاند‪ .‬دوکەڵەکەی بەرز بوەوە‪ ،‬وەک بوغوردی‬ ‫سەر ئاگر‪ .‬وەک دوموزی لە گەوڕی ئاژەڵەوە بۆن و بەرامەی خۆشی هێنا بێ‪،‬‬ ‫ئاوا ئان‪ ،‬ئینلیل‪ ،‬ئینکی‪ ،‬نینهورساگ‪ ،‬باشترین بەشی ئەو خواردنەی کە لە الیەن لوگالبانداوە ئامادە کرا بو‬ ‫خوارد‪.‬‬ ‫وەک شوێنی هەڵهاتنی هێزی پاک‪ ،‬قوربانیگای پیرۆزی سوئین‪ ...‬قوربانیگای ئوتو و قوربانیگای سوئین‪...‬‬ ‫هەردو قوربانیگای بە الجیوەرد رازانەوە‪ ...‬هی ئینانا‪ .‬سوئین‪ ..‬ئەی ئان کار مەلەی کرد‪ ...‬ئەو کاتەی ئەو‬ ‫مەلەی کرد‪ ،‬هەمو خەپلەکانی بە جوانی دانا بو‪.‬‬ ‫(هەندێ لەم دێڕانەی نوسینەکانی سەر سواڵەت ەکان‪ ،‬بە هۆی شکان و سوان و روشانەوە‪ ،‬فەوتاون‪ ،‬بۆیە‬ ‫ساخکردنەوەی روداوەکانی ئەم بەشەی الوژەکە‪ ،‬تا رونوسێکی تری تەواوی نەدۆزرێتەوە‪ ،‬دژوارە)‬ ‫‪ :211 – 192‬ئەوان ئەیکەن‪ ...‬ئینکی‪ ،‬باوکی خواکان‪ ،‬ئەوانن‪ ...‬ئەوان‪ ، ..‬وەک چۆن کشتەکی رستەی‬ ‫هەنجیر شۆڕ بوبێتەوە‪ ...‬قۆڵیان هەڵواسیوە‪ .‬ئەوان ئاسکی سوئین لە هەوا دا رائەکەن‪ ،‬ئەوان جلی لوسی‬ ‫نەرمی نینلیلن‪ ،‬ئەوان یارمەتیدەری ئیکورن‪ ،‬کەتانی زەردباو کۆ ئەکەنەوە‪ ،‬جۆ کۆ ئەکەنەوە‪ ،‬ئەوانە گیانداری‬ ‫کێوین بەلەسە بون‪ ،‬ئەوانە وەک گەردەلولن هەڵیان کردۆتە سەر واڵتی یاخی کە سوئین رقی لێێانە‪ ،‬بەراستی‬ ‫ئەوانە وەک گەردەلول هاتونەتە خوارێ‪ ،‬بە دریژایی رۆژی درێژ پاڵ ئەکەون‪ ،‬بە شەوی کورت ئەچنە‪ ...‬ناو‬ ‫خانوەکانەوە؟ بە رۆژی درێژ و بە شەوی کورت‪ ،‬لە جێ‌دا کەوتون‪ .‬ئەیدەن‪ ...‬لە ‪ ..‬کپی شەودا گۆرانی ئەڵێن‪...‬‬ ‫‪ ....‬هەڵلوشینی ئوتو‪ ،‬خان‌و لە دوای خان‌و تێ ئەچن‪ ...‬شەقام لە دوای شەقام رائەکەن‪ ،‬ئەوانە قسەکەرن‪...‬‬ ‫ئەوانە وەاڵمدەرەوەی قسەکەرەکانن‪ ،‬ئەگەڕێن بۆ وشە لە گەڵ دایکێ‪ ،‬وەاڵمی خانمی گەورە بداتەوە‪ ... ،‬لە الی‬ ‫تەختی خەودا پاڵدانەوە‪ .‬توشیان ئەکەن‪ ...‬کاتێ رەش‪ ..‬ئەدزرێن‪ ...‬بە جێی ئەهێڵن‪ ...‬دەرگا و مێزی مرۆڤ‪،‬‬ ‫ئەوان ئەیگۆڕن‪ ...‬ئەوان شیپانەی دەرگاکان بە یەکەوە ئەبەستنەوە‪ .‬پاڵەوانەکە کە‪ ،..‬ئوتو کە‪ ..،‬گەنجی‬ ‫قارەمان ئوتو ی وشەی باش‪...‬‬ ‫‪...‬‬ ‫دوعاکان ‪ ...‬هی ئوتوی گەنج‪ ،‬ئەوەی کە ئانونا‪ ،‬گەورەخواکان‪ ،‬نایزانن‪ ،‬لەو کاتەوە‪...‬‬ ‫‪ :263 – 211‬پیری ژیری شار‪....‬‬ ‫دوعاکانی ‪ ...‬ئوتوی گەنج کە ئانونا‪ ،‬گەورە خواکان‪ ،‬نایزانن ‪....‬‬

‫‪55‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫ئەوان ئەتوانن بچنە حزوری ئوتو‪ ،‬هی ئینلیل‪ ،‬خوای ‪ ...‬کوڕی ریشداری نینگال‪ ..‬دایان بە سوئین‪ ...‬بە‬ ‫هێزی خۆیان چارەنوسی واڵتانی بێگانەیان دیاری کرد‪ .‬لە کپی شەودا بەرازی رەشی کێوییان ناسیەوە‪ ،‬لە‬ ‫نیوەرۆدا بۆ ئوتو‪ ...‬توانی ‪ ...‬دوعاکانی‪.‬‬ ‫‪.....‬‬ ‫چونە ژورێ بۆ بەردەم ئان‪ ،‬ئینلیل‪ ،‬ئینانا‪ ،‬خواکان‪ ،‬ئەوان زانییان‪ ...،‬ئەوان روانییان‪ ...،‬ئەوان‪ ...‬لە بەر‬ ‫پەنجەرەدا‪ ...‬دەرگا‪ ،‬شوێنی پاسەوانی‪ ......‬راوەستان‪...‬‬ ‫‪ :282 – 261‬شوێنی کەوتن‪ ...‬ئینانا‪ ...‬ئەوەی کەوتۆتە بەر دڵی ئینانا‪ ،‬ئەوەی کە لە نەبەردا چەقی‪ ،‬ئەوانە‬ ‫چواردە مەشخەڵی نەبەردن‪ ...‬ئەوانە لە نیوەشەودا‪ ،‬لە کپی شەودا وەک ئاگری کێویی شوێنی کەوتن‪ ،‬لە‬ ‫دەستەیەک دا پێکەوە بروسکە ئەدەن وەک رۆشنایی‪ ،‬لە گەردەلولی پێویستی نەبەردا‪ ،‬کە نەڕەنەڕی بەرز وەک‬ ‫گرمەی الفاوێکی گەورە بەرز ئەبێتەوە‪ ،‬ئەوانەی کەوتونەتە بەر دڵی ئینانا‪ ،‬ئەوانەی لە نەبەردا چەقیون‪ ،‬ئەوانە‬ ‫حەوت بروسکەکەی نەبەردن‪ ، ..‬ئەوانە وا بە خۆشیەوە وەستاون وەک ئەوەی ئەو لە ژێر ئاسمانێکی ساماڵ دا‬ ‫تاج لە سەر بنێ‪ ،‬بە تەوێڵ و چاویان لە ئێوارەیەکی رون دا‪ .‬گوێیان‪ ...،‬بەلەم‪ ،‬لە گەڵ دەمیان ئەوان بەرازی‬ ‫کێوی بون ئەحە سانەوە لە ناو زەلی قامیشەاڵن دا‪ ،‬وەستا بون لە گەرمەی نەبەردا‪ ،‬بە هێزی ژیانیانەوە‬ ‫‪...‬‬ ‫کێیە لە بەر دڵی ئینانا یە‪ ،‬ئەوەی لە نەبەردا چەقی‪ ،‬بە نینتودی ئاسمان ئەوانە زۆر بون‪ ،‬بە ژیانی ئاسمان‬ ‫ئەوان هەڵیان گرت‪ ...‬درەوشانەوەی پیرۆزی دروشمی نەبەرد‪ ..‬ئەگاتە کەناری ئاسمان و ئەرز‪ ...‬ئەگات‪.‬‬ ‫‪....‬‬ ‫‪ :299 – 288‬کاتێ ئوتو لە خەوتنگاکەی هاتە دەرەوە‪ ،‬گورزی نەبەردی پیرۆزی ئان‪ ..‬کە خوا لە الی پیاوێ‬ ‫دایناوە خوای بەدکارین بە دڵی بەدەوە‪ ..‬ئەوانە‪ ..‬خوان‪ .‬ئەوان‪ ،‬وەک ناننا‪ ،‬وەک ئوتو‪ ،‬وەک ئینانای پەنجا‬ ‫دەسەاڵتی خوایی‪ ...‬لە ئاسمان و لە ئەرز‪ ...‬ئەوان لێکدەرەوەی قسەکانی شەڕن‪ ،‬جاسوسی رەوایەتین‬ ‫‪....‬‬ ‫ئاسمانی رون و ژمارەیەکی زۆر ئەستێرە‬ ‫‪....‬‬ ‫دارکاژی تازە لە چیاکانی دارسەرو دا‪ ...‬تۆڕی جەنگین لە ئاسۆوە تا بنی ئاسمان‪،‬‬ ‫‪....‬‬

‫الوژەی‬ ‫لوگالباندا و مەلی ئانزود‬ ‫‪ :11 – 3‬لوگالباندا لە چیاکان‪ ،‬لە شوێنە دورەکان‪ ،‬سەرگەردان داما بو‪ ،‬ملی نا بۆ ناو چیاکانی زاب‌و‪ .‬نە دایکی‬ ‫لە گەڵ بو مۆچیاری بکا‪ ،‬نە باوکی لە گەڵ بو قسەی لە گەڵ بکا‪ .‬نە کەسی لە گەڵ بو بیناسێ و‪ ،‬رێزی بگرێ‪،‬‬ ‫هاوڕازێکی لێ نەبو لە گەڵی بدوێ‪ .‬لە دڵی خۆی دا لە گەڵ خۆی ئەدوا‪:‬‬ ‫"ئەبێ لە گەڵ مەل رەفتارێ بکەم ش ایانی بێ‪ ،‬ئەبێ لە گەڵ ئانزود رەفتارێ بکەم شایستەی ئەو بێ‪ .‬ئەبێ‬ ‫درودێکی خۆشەویستانە لە هاوسەرەکەی بکەم‪ .‬ئەبێ هاوسەری ئانزود و مناڵەکانی ئانزود لە سەر خوانێ‬ ‫دابنیشێنم‪ .‬ئان لە ماڵەکەیەوە لە چیا‪ ،‬نینگواناکا‪ ،‬بنێرێ بۆ ال‌م ‪ ..‬ژنە پسپۆڕەکە‪ ،‬کە متمانە بۆ دایکی‬

‫‪55‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫ئەگێڕێتەوە‪ .‬نینکاسی پسپۆڕ‪ ،‬کە متمانە بۆ دایکی ئەگێڕێتەوە‪ :‬کوپەی ترشاندنی لە الجیوەردی سەوزە و‪،‬‬ ‫جامی بیرەکەی لە زیو و زێڕی پااڵوتەیە‪ ،‬ئەگەر لە الی (کوپەی) بیرەکەوە رابوەستێ‪ ،‬خۆشیی ئەهێنێ‪ ،‬ئەگەر لە‬ ‫الی (گۆزەی) بیرەکەوە دابنیشێ‪ ،‬شادیی ئەهێنێ‪ ،‬مابادەوان بیرە تێکەاڵو ئەکا‪ ،‬لە هاتن و گەڕانەوەی ئەمسەر و‬ ‫ئەوسەر ماندو نابێ‪ ،‬نینکاسی کە گۆزەی بیرەی بە الوەیە و‪ ،‬کیتەڵەیەکیش وا بە سەر کەلەکەیەوە‪ ،‬بەزمی‬ ‫بیرەنۆشینەکەم خۆش رێک ئەخا‪ .‬کاتێ مەل بیرەی خواردەوە و شادمان بو‪ ،‬کاتێ ئانزود بیرەی خواردەوە و‬ ‫شادمان بو‪ ،‬ئەوسا ئەتوانێ رێن وێنیم بکا ئەو شوێنە بدۆزمەوە کە هێزەکانی ئوروگ بۆی چون‪ .‬ئانزود‬ ‫ئەتوانێ بمخاتە سەر شوێنپێی براکانم‪".‬‬ ‫‪ :29 – 11‬ئێستا دار هەڵۆی ئینکی لە سەر لوتکەی چیای ئینانا ی ئاقیقی رەنگاورەنگ‪ ،‬کە لە سەر ئەرز‬ ‫وەکو بورج وەستاوە‪ ،‬گەشاوەیە و لقوپۆپەکانی وێنەی ئارو ە‪ .‬سایەی سێبەرەکەی وەکو کەوا بەرزایی چیاکانی‬ ‫داپۆشیوە و وەکو کراسی ئاودامان بە سەری دا دراوە‪ .‬رەگەکانی وەکو ماری ساجکال لە روبارەکەی ئوتو ی‬ ‫حەوت زار دایە‪.‬‬ ‫لەو نزیکە‪ ،‬لەو شاخانەی کە دارسەرویان تێدا ناڕوێ‪ ،‬کە ماری تێدا ناخشێ‪ ،‬کە دوپشکی تێدا ناکشێ‪ ،‬لە‬ ‫ناوقەدی شاخەکان دا مەلی بورو ئاز هێالنەی کرد و هێلکەکانی تێدا دانا‪.‬‬ ‫لەو نزیکە‪ ،‬مەلی ئانزود بەچکەکانی لە ناو هێالنەیەک دا جێگیر کرد‪ ،‬کە لە چڵوچێو دروست کرا بو‪ ،‬لە‬ ‫چڵوچێوی داری عەرعەر و درەختی زەنوێر‪ ،‬مەل کەپرێکی فراوانی چیلکەی دروست کرد بو‪.‬‬ ‫کاتێ مەل لە بەرەبەیان دا خۆی کێ شایەوە‪ ،‬کاتێ ئانزود چریکانی‪ ،‬بەو چریکەیە زەمینی چیاکانی لولوبی‬ ‫لەرزان‪ .‬ددانی نەهەنگ و چنگی هەڵۆی هەبو‪ .‬لە ترسا گاکێویەکان هەڵیان تیزان بۆ گردەکان و ئاسکەکان‬ ‫رەوینەوە بۆ چیاکان‪.‬‬ ‫‪ :89 - 80‬لوگالباندا کارزانە‪ ،‬کارەکانی ژیرانە ئەنجام داوە‪ .‬لە ئامادەکردنی خەپلەی شیرینی خوایی دا‬ ‫وریایی خستە سەر وریایی‪ .‬هەویری لە گەڵ هەنگوین شێال‪ ،‬هەنگوینی زیاتری تێ کرد‪ .‬لە پێش‬ ‫زەڕنەقوتەکانی دا دانا‪ ،‬لە پێش جوچکەکانی ئانزودا‪ ،‬قاورمەی دایە بەچکەکان بیخۆن‪ .‬پڕپۆڵەی کرد بە‬ ‫دەنوکیان دا‪ .‬جوجەڵەکانی ئانزود ی لە هێالنەکەیان دا جێگیر کرد‪ ،‬چاوی بە کل رشتن‪ ،‬گواڵوی دارسەروی‬ ‫سپی بە سەر دا پژاندن‪ ،‬بابۆڵەی قاورمەی بۆ دانان‪.‬‬ ‫خۆی لە هێالنەکەی ئانزود کشایەوە‪ ،‬لە چاوەڕوانی ئەودا لە شاخەکان‪ ،‬کە دارسەروی لێ ناڕوێ‪ ،‬راوەستا‪.‬‬ ‫لەو کاتەدا مەل گاکێویەکانی گلێر ئەکردەوە‪ ،‬ئانزود گاکێویەکانی گلێر ئەکردەوە‪ .‬بە چنگ گا زیندوەکەی‬ ‫هەڵگرتبو‪ ،‬مردارەکەشی هاویشت بوە سەر شانی‪ .‬بە قەد دە گور ئاو زەرداوی بە سەردا رژاندن‪.‬‬ ‫مەل جارێک بە دەوری دا فڕی‪ ،‬ئانزود جارێک بە دەوری دا فڕی‪ .‬کاتێ بانگی لە هێالنەکەی کرد‪ ،‬کاتێ ئانزود‬ ‫بانگی لە هێالنەکەی کرد‪ ،‬جوجەڵەکانی لە هێالنەکەیەوە وەاڵمی ان نەدایەوە‪ ،‬بەچکەکانی لە هێالنەکەیانەوە‬ ‫وەاڵمیان نەدایەوە‪.‬‬ ‫پێشان‪ ،‬ئەگەر مەل بانگی لە هێالنەکەی بکردایە‪ ،‬بەچکەکانی لە هێالنەکەیانەوە وەاڵمیان ئەدایەوە‪ ،‬بەاڵم ئێستا‬ ‫کە مەل بانگی لە هێالنەکەی کرد‪ ،‬بەچکەکانی لە هێالنەکەوە وەاڵمیان نەدایەوە‪ .‬مەل زریکەیەکی خەمناکی‬ ‫دەربڕی گەیشتە ئاسمان‪ ،‬ژنەکەی زریکانی "وەی"‪ ،‬زریکەکەی گەیشتە ئابسو‪ .‬مەل بەم زریکەی "وەیە" و‬ ‫ژنەکەی بەو زریکە خەمناکە‪ ،‬ئانونا‪ ،‬خوای شاخەکانی‪ ،‬وا لێ کرد وەکو مێرولە بە سکەخشکێ بچێتەوە بۆ ناو‬ ‫کونەکەی‪ .‬مەل بە ژنەکەی ئەڵێ‪ ،‬ئانزود بە ژنەکەی ئەڵێ‪:‬‬ ‫‪56‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫"روداوێکی ش وم لە هێالنەکەم قەوماوە‪ ،‬وەکو ئەوەی بە سەر تەویلە گەورەکەی ئانانا هات‪ .‬تۆقین باڵی بە سەر‬ ‫دا کێشاوە‪ ،‬ئەڵێی گاکێویەکان شەڕەقۆچیانە‪ .‬کێ مناڵەکانی منی لە هێالنەکەم بردوە؟ کێ ئانزودی لە هێالنەکەی‬ ‫دەرهێناوە؟"‬ ‫‪ :330 – 90‬بەاڵم بۆ مەل دەرکەوت‪ ،‬کاتێ روی کردەوە هێالنەکەی‪ .‬بۆ ئانزود دەرکەوت‪ ،‬کاتێ روی کردەوە‬ ‫هێالنەکەی‪ ،‬کە وەکو نشینگەی خواکانی لێ کراوە‪ .‬بە قەشەنگی رازێنراوەتەوە‪ .‬بەچکەکەی لە هێالنەکەی دا‬ ‫جێگیر کراوە‪ ،‬چاوی بە کل رێژراوە‪ ،‬دڵۆپە گواڵوی دارسەروی سپی بە سەردا کراوە‪ ،‬بابۆڵەی قاورمە بە‬ ‫ژورسەریەوە هەڵواسراوە‪ .‬مەل شادمانە‪ ،‬ئانزود شادمانە‪:‬‬ ‫" من ئەو میرەم کە چارەنوسی روباری رەوان بڕیار ئەدەم‪ .‬من دروستیی رێبازی بەرز و نزمی پێڕەوانی‬ ‫ئەنجومەنی ئینلیل ئەپارێزم‪ .‬باوکم‪ ،‬ئینلیل‪ ،‬منی هێناوە بۆ ئێرە‪ .‬ئەو منی لە بەر دەرگای شاخەکان دا‪ ،‬لە بەر‬ ‫دەروازەی گەورە دا‪ ،‬بە راگر داناوە‪.‬‬ ‫من ئەگەر چارەنوسێ دابنێم کێ ئەتوانێ بیگۆڕێ؟‬ ‫من ئەگەر قسەیەک بکەم‪ ،‬کێ ئەتوانێ لێی ال دا؟‬ ‫کێیە! ئەوەی هێالنەکەمی وا لێ کردوە؟‬ ‫ئەگەر تۆ خوای‪ ،‬من لە گەڵت ئەدوێم‪ ،‬بە راستی ئەبمە هاوڕێت!‬ ‫ئەگەر تۆ پیاوی‪ ،‬چارەنوست دیاری ئەکەم‪ ،‬ناهێلم لەم شاخانەدا هیچ مڵۆزمێکت هەبێ!‬ ‫تۆ ئەبی بە پاڵەوانێ‪ ،‬ئانزود پشتیوانت ئەبێ‪".‬‬ ‫‪ :313 – 333‬لوگالباندا‪ ،‬بەشێکی لە ترس دا و بەشێکی لە خۆشی دا‪ ،‬بەشێ لە ترس و بەشێ لە خۆشیەکی‬ ‫قوڵ‪ ،‬پەسنی مەلی ئەدا‪ ،‬ستایشی ئانزودی ئەکرد‪:‬‬ ‫" مەل بە چاوی پرشنگدارەوە‪ ،‬لەم ناوچەیەدا لە دایک بوە‪ ،‬ئانزود بە چاوی پرشنگدارەوە‪ ،‬لەم ناوچەیەدا لە‬ ‫دایک بوە‪ ،‬خۆشحاڵی وەکو لە گۆم دا مەلە بکەی‪ .‬باپیرەت‪ ،‬میری هەمو میرایەتیەکان‪ ،‬ئاسمانی لە ناو لەپی‬ ‫دەستی تۆدا داناوە و‪ ،‬ئەرزی خستۆتە بەر پێت‪.‬‬ ‫باڵەکانی تۆ وەکو تۆڕی مەل بە ناو هەوری ئاسمان دا باڵوە!‪....‬‬ ‫چنگەکانی تۆ لە سەر ئەرز ئەڵێی تەڵەیە بۆ گاکێوی و مانگاکێوی شاخەکان نراوەتەوە!‬ ‫بڕبڕاگەت راستە وەکو ستونی نوسەر!‬ ‫سنگی تۆ کە ئەفڕی وەکو نیرا ئاو دو شەق ئەکا!‬ ‫پشتیشت ئەڵێی باخی زەنوێری خورمایە‪ ،‬دیتنی هەناسە سوار ئەکا‪.‬‬ ‫دوێنێ بە سەالمەتی رام کرد بۆ الی تۆ‪ ،‬لەوساوە ئیتر متمانەم بە تۆ داوە بمپارێزی‪ .‬هاوسەرەکەت ئەشێ بە‬ ‫دایکم بێ" (ئەو وتی)‪" ،‬ئەشێ تۆ بە باوکم بی" (ئەو وتی)‪" ،‬لە گەڵ بچوکەکانیشت وەکو برای خۆم رەفتار‬ ‫ئەکەم‪.‬‬ ‫لە دوێنێوە‪ ،‬لەو شاخانەی دارسەرویان لێ ناڕوێ‪ ،‬لە چاوەڕوانی تۆ دام‪ .‬با هاوسەرەکەت بە تەنیشت تۆوە‬ ‫رابوەستێ تا درودم لێ وەربگرێتەوە‪ .‬من درودی خۆم پێشکەش بە تۆ ئەکەم و‪ ،‬تۆش جێ ئەهێڵم چارەنوسی‬ ‫من بڕیار بدەی‪".‬‬

‫‪56‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫‪ :323 - 311‬مەل لە بەرامبەر ئەودا خۆی نواند‪ ،‬بەو خۆشحاڵ بو‪ ،‬ئانزود خۆی لە بەردەم ئەودا نواند‪ ،‬بەو‬ ‫خۆشحاڵ بو‪ .‬ئانزود بە لوگالباندا ی پاکی وت‪:‬‬ ‫" لوگالبانداکەی من! ئێستا وەرە‪ .‬بڕۆ وەک بەلەمێکی پڕ لە مەعدەنی گرانبەها‪ ،‬وەک بارخانەی دانەوێڵە‪ ،‬وەک‬ ‫بەلەمێ ئەچێ بۆ گواستنەوەی سێ‌و‪ ،‬وەک بەلەمێ بارە خەیاری تێدا کەڵەكە کرابێ‪ .... ،‬وەک بەلەمێ لە سەر‬ ‫خەرمان پڕ کرابێ‪ ،‬بە سەربەرزی بگەڕێرەوە بۆ کوالبا ی بە خشتکراو!"‬ ‫لوگالباندا کە حەزی لە یەکەمیە ئەمەی پەسەند نەکرد‪.‬‬ ‫‪ :328 - 321‬وەکو کارا‪ ،‬کوڕە خۆشەویستەکەی ئینانا‪ ،‬وەک تیشکی خۆر تیرە تیژەکەت بهاوێژیی‪ ،‬وەکو‬ ‫تریفەی مانگ تیرە قامیشیەکەت بهاوێژی‪ ،‬وەک ماری شاخدار تیرە تیژەکەت بگەزێ! وەک چەپەجاخ ماسی‬ ‫بکوژێ‪ ،‬ئەشێ ئەوانە بڕینی جادویی بن! ئەشێ تۆ ئەوانە بکەی بە دەستەوارەیەک هێزم‪ ،‬تەورئاسا بڕندە‬ ‫بێ‪"...‬‬ ‫لوگالباندا کە حەزی لە یەکەمیە ئەمەی پەسەند نەکرد‪.‬‬ ‫‪ :382 – 329‬رەنگە نینورتا‪ ،‬کوڕەکەی ئینلیل‪ ،‬کاڵوشێری نەبەرد بکاتە سەرت‪ ،‬زرێ بکاتە بەرت‪ ،‬بە جۆرێ‪ ،‬لە‬ ‫کێوە گەورەکان دا لە شکاندن نەیەیت! رەنگە تۆ ‪ ...‬تۆڕی نەبەرد دژی دوژمن! کاتێ ئەچی بۆ شار ‪"!...‬‬ ‫لوگالباندا کە حەزی لە یەکەمیە ئەمەی پەسەند نەکرد‪.‬‬ ‫‪ :389 – 388‬مەشکە بە بەرەکەتەکەی کەرەتاوی پیرۆزی دوموزی‪ ،‬کە چەوریەکەی چەوریی هەمو دنیایە‪ ،‬بە تۆ‬ ‫ببەخشرێ‪ .‬شیرەکەی کە شیری هەمو دنیایە‪ .‬بە تۆ ببەخشرێ‪..".‬‬ ‫لوگالباندا کە حەزی لە یەکەمیە ئەمەی پەسەند نەکرد‪.‬‬ ‫وەک مەلی کیب‪ ،‬وەک ئاوی رەوانی کیب‪ ،‬کە بە درێژایی گۆمەکە ئەڕوا‪ ،‬ئەو بە قسە وەاڵمی دایەوە‪.‬‬ ‫‪ :366 - 360‬مەل گوێی لێ گرت‪ .‬ئانزود بە لوگالباندا ی پاکی وت‪:‬‬ ‫"ئێستا سەیرکە‪ ،‬لوگالبانداکەم‪ ،‬جارێکی تر بیری لێ بکەرەوە‪ .‬ئەمە وەکو ئەوە وایە‪ :‬گاجوتێ جەنەی کرد بێ‬ ‫بگەڕێنرێتەوە سەر رێ‪ ،‬ماکەرێ سینی کرد بێ بخرێتەوە سەر راستەرێ‪ .‬هێشتا‪ ،‬من ئەوەت پێ ئەبەخشمەوە کە‬ ‫تۆ بۆ منت داناوە‪ .‬من چارەنوسێ بۆ تۆ دیاری ئەکەم کە خۆت گەرەکتە‪".‬‬ ‫‪ :381 – 361‬لوگالباندا ی پاک بەرسڤی دایەوە‪:‬‬ ‫"وا بکە القم دەوان بێ‪ ،‬مەهێڵە هەرگیز ماندو بێ! باسکم بەهێز بێ و‪ ،‬بە پانی باڵوی بکەمەوە‪ ،‬مەهێڵە باسکم‬ ‫هەرگیز الواز بێ! وەک تیشکی خۆر بجوڵێم‪ ،‬وەک ئینانا‪ ،‬وەک حەوت گەردەلولەکەی ئیکور‪ ،‬وەک بڵێسە‬ ‫قەڵەمباز بدەم‪ ،‬وەک رۆشنایی بدرەوشێمەوە‪ ،‬بچم بۆ ئەو شوێنەی بۆی ئەڕوانم‪ ،‬پێ دابنێم لەو شوێنەی چاوی‬ ‫تێ ئەبڕم‪ ،‬بگەم بەو شوێنەی دڵم ئارەزویەتی‪ ،‬کەوشەکانم لەوێ دابکەنم کە دڵم ناوی بۆ لێ ناوم! کاتێ ئوتو‬ ‫ئەهێڵێ بگەمەوە شارەکەم کوالبا‪ ،‬مەهێڵە ئەوەی نەفرینی لێ کردوم لەوێ بەوە دڵی خۆش ببێ‪ ،‬ئەوەی حەز ئەکا‬ ‫لە گەڵ من تەقەال بدا‪ ،‬مەهێڵە هەرگیز پێم بڵێ‪" :‬لێ بگەڕێ با بێ!" خۆم دارتاشێکم هەبێ کە پەیکەرێ بۆ تۆ‬ ‫دابتاشێ‪ ،‬ئەگەر سەیری بکەی هەناسەت سوار ببێ‪ .‬ناوەکەت لێرە لە سومەر بەناوبانگ ببێ‪ ،‬متمانە بگەڕێتەوە‬ ‫بۆ پەرستگاکانی خوا مەزنەکان‪".‬‬ ‫‪56‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫‪ :101 – 382‬ئانزود بە لوگالباندای پاکی وت‪:‬‬ ‫"با القت دەوان بێ‪ ،‬هەرگیز ماندو نەبێ! باسکت بەهێز بێ و‪ ،‬بە پانی باڵوی بکەیتەوە‪ ،‬باسکت هەرگیز الواز‬ ‫نەبێ! وەک تیشکی خۆر بجوڵێی‪ ،‬وەک ئینانا‪ ،‬وەک حەوت گەردەلولەکەی ئیکور‪ ،‬وەک بڵێسە قەڵەمباز بدەی‪،‬‬ ‫وەک رۆشنایی بدرەوشێیتەوە‪ ،‬بچی بۆ ئەو شوێنەی بۆی ئەڕوانی‪ ،‬پێ دابنێی لەو شوێنەی چاوی تێ ئەبڕی‪،‬‬ ‫بگەی بەو شوێن ەی دڵت ئارەزویەتی‪ ،‬کەوشەکانت لەوێ دابکەنی کە دڵت ناوی بۆ لێ ناوی! کاتێ ئوتو هێشتی‬ ‫بگەیتەوە شارەکەت کوالبا‪ ،‬ئەوەی نەفرینی لێ کردوی لەوێ بەوە دڵی خۆش نەبێ‪ ،‬ئەوەی حەز بکا لە گەڵ تۆ‬ ‫تەقەال بدا‪ ،‬هەرگیز پێت نەڵێ‪" :‬لێ بگەڕێ با بێ!" خۆت دارتاشێکت هەبێ کە پەیکەرێ بۆ من دابتاشێ‪ ،‬ئەگەر‬ ‫سەیری بکەم هەناسەم سوار ببێ‪ .‬ناوەکەم لە وێ لە سومەر بەناوبانگ ببێ‪ ،‬متمانە بگەڕێتەوە بۆ پەرستگاکانی‬ ‫خوا مەزنەکان‪".‬‬ ‫‪ :139 - 101‬لە دەستی دا توێشوەکەی وەکو نەخورا بێ و‪ ،‬چەکەکانیشی یەک بە یەک هەڵگرت‪ .‬ئانزود بە‬ ‫بەرزی فڕی‪ ،‬لوگالباندا بە سەر ئەرزا ئەرۆیشت‪ .‬مەل لە سەرەوە ئەیڕوانی‪ ،‬چاودێری هێزەکانی ئەکرد‪.‬‬ ‫لوگالبانداش‪ ،‬لە ژێرەوە ئەیڕوانی‪ ،‬چاودێری ئەو تەپوتۆزەی ئەکرد کە لێیان هەڵئەستا‪ .‬مەل بە لوگالباندای وت‪:‬‬ ‫" لوگالباندا کەی من! ئێستا وەرە‪ ،‬هەندێ ئامۆژگاریت ئەکەم‪ ،‬ئەبێ پێڕەوی ئامۆژگاریەکانم بکەی‪ .‬هەندێ‬ ‫قسەت پێ ئەڵێم‪ ،‬ئەبێ لە بیرت بمێنێ‪ .‬ئەوەی پێم وتی‪ ،‬ئەو چارەنوسەیە کە بۆم دیاری کردوی‪ ،‬ئەوە بە‬ ‫هاوڕێکانت مەڵێ‪ ،‬ئەوە بۆ براکانت رون مەکەرەوە‪" :‬بەختی باش هەڵە ئەشارێتەوە‪ ".‬ئەوە بە راستی وایە‪ .‬با‬ ‫من بچمەوە هێالنەکەی خۆم‪ ،‬تۆش بچۆرەوە بۆ الی هێزەکانت‪".‬‬ ‫مەلەکە بە هەڵەداوان گەڕایەوە هێالنەکەی‪ .‬لوگالبانداش دەرچو بۆ دەرێ بەرەو ئەو شوێنەی براکانی لێ بون‪.‬‬ ‫‪ :111 – 110‬وەک سەقاقوش لە جێگا حەسیرە پیرۆزەکەیەوە دەربکەوێ‪ ،‬وەک الهاما ی خوایەنراو لە ئابزو‬ ‫سەر بکەوێ‪ ،‬وەک یەکێ لە ئاسمانەوە هەنگاو بنێ بۆ سەرئەرز‪ ،‬لوگالباندا هەنگاوی نا بەرەو ناوجەرگەی هێزی‬ ‫هەڵبژاردەی براکانی‪.‬‬ ‫براکانی چەقەچەقیان بو‪ ،‬هێزەکان چەقەچەقیان بو‪ ،‬براکانی و هاوەڵەکانی بە پرسیار شپرزەیان کرد‪:‬‬ ‫"وەرە ئێستا‪ .‬لوگالبانداکەم‪ ،‬دیسانەوە لێرەی! هێزەکان بە جێیان هێشتی وەک یەکێ لە شەڕدا کوژرا بێ‪.‬‬ ‫بێگومان‪ ،‬تۆ کەرەتاوی باشی مێگەلت نەخواردوە! بێگومان تۆ‪ ،‬پەنیری تازەی پەچەی رانەکەت نەخواردوە‪ ،‬جا‬ ‫چۆنە وا تۆ لەو چیا گەورانەوە هاتویتەوە‪ ،‬شوێنێ کەس بە تەنیا پێی دا ناڕوا‪ ،‬شوێنێ کەسی لێ نەهاتۆتەوە‬ ‫بۆ مرۆڤێتی؟"‬ ‫دیسان براکانی و هاوەڵەکانی بە پرسیار دایان گرتەوە‪:‬‬ ‫"گۆالوی روباری چیاکان‪ ،‬دایکی فەڕ‪ ،‬بە پانی هەڵساون‪ .‬چۆن لەو ئاوانە پەڕیتەوە؟ ‪ ..‬وەک هەڵت قوڕاندبن؟"‬ ‫‪ :180 – 118‬لوگالباندا ی پاک بەرسڤی دانەوە‪:‬‬ ‫" گۆالوی روباری چیاکان‪ ،‬دایکی فەڕ‪ ،‬بە پانی هەڵساون‪ .‬بە پێ هەنگاوم نا بە سەریان دا‪ ،‬هەڵم قوڕاندن وەکو‬ ‫لە ئاوی کوندە بخۆمەوە‪ ،‬ئەوس ا وەکو گورگ لورانم‪ ،‬لە مێرگەکان دا لەوەڕام‪ ،‬وەکو کۆترە کێوی لە ئەرزەکەدا‬ ‫چینەم کرد‪ ،‬بەڕوی چیاکانم خوارد‪".‬‬

‫‪56‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫براکان و هاوەڵەکانی لوگالباندا باوەڕیان بە قسەکانی کرد ئەتوت پۆلە مەلی بچوکن لە یەک کۆ ئەبنەوە بە‬ ‫درێژایی رۆژ باوەشیان پێدا ئەکرد و ماچیان ئەکرد‪ .‬وەکو بەچکەی گامگام بێ و لە هێالنەکەی دا هەڵنیشت‬ ‫بێ‪ ،‬خواردن و خواردنەوەیان ئەکرد بە دەمی دا‪ .‬بیمارییان لە لوگالباندا ی پاک دا دەرکرد‪.‬‬ ‫‪ :181 – 183‬ئەوسا پیاوانی ئونوگ وەک یەک پیاو شوێنیان کەوتن‪ ،‬رێگەکەیان بە ناو گردەکان دا بڕی‬ ‫چۆن مار بە سەر پەڵەی گەنم دا ئەکشێ‪ .‬کاتێ گەیشتنە دوریی ماوەی دو سەعاتی دوبارە لە شار‪ ،‬لەشکری‬ ‫ئونوگ و کوالبا بارگەیان خست و لە سەنگەر و خەندەک دا دامەزران‪ .‬لە شارەکەوە ئەتوت هەورەتریشقەیە‬ ‫تیر ئەباری‪ ،‬بەردی قۆچەقانی بە زۆری وەکو لێزمەی باران بە درێژایی ساڵ لە دیوارەکانی ئەراتاوە گڤەی‬ ‫ئەهات‪.‬‬ ‫رۆژان رابوردن‪ ،‬مانگ درێژەی کێشا‪ ،‬ساڵ بە تەواوی وەرسوڕایەوە‪ .‬خەرمانی زەرد لە ژێر ئاسمان دا پێ‬ ‫گەیشت‪ .‬بە تیلەی چاو سەیری کێڵگەکانیان ئەکرد‪ .‬بە زەحمەت ئەچونە سەری‪ .‬بەردێکی زۆری قۆچەقانی بە‬ ‫درێژایی ساڵ باری بو بە سەر رێگەکەدا‪ .‬ئەوان لە داوێنی دیواری چیادا لە شەخەڵێکی دڕکاوی پڕ لە هەژدیها‬ ‫دا بون‪ .‬کەس نه‌ی ئه‌زانی چۆن بگەڕێتەوە بۆ شار‪ ،‬کەس پەلەی نەبو بڕواتەوە بۆ کوالبا‪.‬‬ ‫ئینمیرکار کوڕی ئوتو لە ناوەراستیان دا بو‪ ،‬ئەترسا و پەشۆکا بو‪ ،‬بەم دڵتەنگیە وەڕس بو‪ .‬چاوی ئەگێڕا بۆ‬ ‫یەکێ بۆ شاری بنێرێتەوە‪ ،‬چاوی ئەگێڕا بۆ یەکێ بۆ کوالبا ی بنێرێتەوە‪ .‬کەس پێی نەئەوت‪" :‬من ئامادەم بچم‬ ‫بۆ شار"‪ .‬کەس پێی نەئەوت‪" :‬من ئامادەم بچم بۆ کوالبا"‪.‬‬ ‫چوە ناو میوانخانەی بێگانەکان‪ .‬کەس پێی نەوت‪" :‬من ئەچم بۆ شار"‪ .‬کەس پێی نەوت‪" :‬من ئەچم بۆ‬ ‫کوالبا"‪.‬‬ ‫لە بەردەم هێزی هەڵبژاردەدا راوەستا‪ .‬کەس پێی نەوت‪" :‬من ئەچم بۆ شار"‪ .‬کەس پێی نەوت‪" :‬من ئەچم بۆ‬ ‫کوالبا"‪.‬‬ ‫بۆ جاری دوەم چوە دەرەوە بۆ میوانخانەی بێگانەکان‪ .‬کەس پێی نەوت‪" :‬من ئەچم بۆ شار"‪ .‬کەس پێی‬ ‫نەوت‪" :‬من ئەچم بۆ کوالبا"‪.‬‬ ‫لە بەر چاوی هێزی هەڵبژاردە چوە دەرەوە‪.‬‬ ‫‪ :189 – 182‬لە ناو خەڵکەکەدا بە تەنیا لوگالباندا هەستا پێی وت‪:‬‬ ‫"شاهم‪ ،‬من ئەچم بۆ شار‪ ،‬بەاڵم نابێ کەسم لە گەڵ بێ‪ .‬من بە تەنیا ئەڕۆم بۆ کوالبا‪ .‬نابێ کەسم لە گەڵ بێ‪".‬‬ ‫" ئەگەر تۆ بچی بۆ کوالبا‪ ،‬نابێ کەست لە گەڵ بێ‪ ،‬تۆ بە تەنیا بچی بۆ کوالبا‪ ،‬نابێ کەست لە گەڵ بێ‪".‬‬ ‫سوێندی دا بە ئاسمان و بە ئەرز‪" ،‬سوێند بخۆ کە ناهێڵی دروشمە گەورەکەی کوالبا لە دەستت بکەوێ!"‬ ‫‪ :113 – 190‬دوای ئەوەی لە بەردەم ئەنجومەنی بانگکراودا راوەستا‪ ،‬لە ناو ئەو کۆشکەدا کە لە سەر ئەرز‬ ‫وەکو کێوێکی گەورە دانرا بو‪ ،‬ئینمیرکار کوڕی ئوتو راوێژی بە ئینانا کرد‪:‬‬ ‫" جارێ لە جاران خوشکی شکۆدارم‪ ،‬ئینانای پاک‪ ،‬لە شاخەکانەوە بانگی کردم بۆ ناو دڵی پیرۆزی خۆی‪ ،‬منی‬ ‫کرد بە ناو کوالبای بە خشتکراودا‪ .‬لە وێ لە ئونوگ‪ ،‬زەلکاوی لێ بو‪ ،‬پڕ بو لە ئاو‪ .‬لەوێ ئەرزی وشکی لێ‬ ‫بو‪ ،‬چناری فوراتی لێ ڕوا بو‪.‬‬ ‫ئەوێ قامیشەاڵن بو‪ ،‬زەلی کۆن و زەلی تازەی لێ ڕوا بو‪.‬‬ ‫ئینکی خوایی‪ ،‬کە شای ئەریدویە‪ ،‬قامیشە کۆنەکانی بۆ هەڵکێشام‪ ،‬هەمو ئاوەکەی لێ دەرهێنا‪.‬‬ ‫‪56‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫بۆ ماوەی پەنجا ساڵ بینام کرد‪ ،‬بۆ ماوەی پەنجا ساڵ بڕیارم دەرکرد‪ .‬ئەوسا خەڵکی مارتو‪ ،‬کە کشتوکاڵ‬ ‫نازانن‪ ،‬لە سومەر و ئاکاد پەیدا بون‪ .‬بەاڵم دیواری ئونوگ‪ ،‬کە وەکو تۆڕی مەل لە دەرەوەی‪ ،‬درێژ بۆتەوە بە‬ ‫ناو بیابان دا‪ ،‬رای گرتن‪.‬‬ ‫ئینجا ئێستا‪ ،‬لەم شوێنەدا‪ ،‬کاریگەریی من لە سەر ئەو کز بوە‪.‬‬ ‫هێزەکان بەستراون بە منەوە وەکو چۆن مانگا بەستراوە بە گۆلکەکەیەوە‪ ،‬بەاڵم وەکو کوڕێ رقی لە دایکی بێ‪،‬‬ ‫شارەکەی بە جێ هێشتی‪ .‬خوشکی شکۆدارم ئینانا ی پاک لە من هەاڵتوە گەڕاوەتەوە بۆ کوالبای لە‬ ‫خشتکراو‪ .‬ئەگەر ئەو شارەکەی خۆی خۆش ئەوێ و رقی لە منە‪ ،‬بۆچی شارەکەی بەستوە بە منەوە؟ ئەگەر خۆ‬ ‫رقی لە شارەکەیە و هێشتا منی خۆش ئەوێ‪ ،‬بۆچی من ئەبەستێ بە شارەکەوە؟‬ ‫ئەگەر یار خۆی لە من دور ئەخاتەوە ئەچێ بۆ خەوتنگا پیرۆزەکەی و‪ ،‬من وەکو بەچکەی ئانزود بە جێ‬ ‫ئەهێڵێ‪ ،‬ئەوسا ئەبێ ئەو هیچ نەبێ بمباتەوە بۆ ماڵ بۆ کوالبای بە خشتکراو‪ :‬ئەو رۆژە من رمەکەم ئەنێمە‬ ‫الوە و‪ ،‬ئەویش قەڵغانەکەم وردوخاش بکا‪.‬‬ ‫ئەم قسانە بکە بۆ خوشکی شکۆدارم‪ ،‬ئینانا ی پاک‪".‬‬ ‫‪..:122 – 111‬؟ لوگالباندا ی پاک لە کۆشک هاتە دەرەوە‪.‬‬ ‫ئەگەرچی براکانی و هاوەڵەکانی پێی وەڕین وەکو چۆن بە سەگێکی نامۆ کە بیەوێ بچێتە ناو سەگەلەوە‬ ‫ئەوەڕن‪ ،‬وەکو کەرەکێویەکی ئاوەکی بە شانازیەوە بیەوێ بچێتە ناو کەرگەلەوە هەنگاوی نا‪.‬‬ ‫"هەندێ کەسی کە بنێرە بۆ ئونوگ بۆ الی ئاغا" ‪...‬‬ ‫" من بە تەنیا ئەڕۆم بۆ کوالبا بۆ الی ئینمیرکار کوڕی ئوتو‪ .‬نابێ کەسم لە گەڵ بێ" ‪ ...‬چۆن ئەو قسەی بۆ‬ ‫کردن!‬ ‫" بۆچی تۆ بە تەنیا ئەڕۆی ناتەوێ لەو سەفەرەدا کەس هاوڕێیەتیت بکا؟ ئەگەر گیانی خێرخوازانەی ئێمە لەوێ‬ ‫لە گەڵ تۆ نەوەستێ‪ ،‬ئەگەر خوای باشەی پارێزگاری ئێمەت لە گەڵ نەیەت بۆ ئەوێ‪ ،‬تۆ هەرگیز جارێکی تر‬ ‫لێرەدا ک ە لێی راوەستاوین لە گەڵ ئێمەدا راناوەستی‪ ،‬تۆ هەرگیز جارێکی تر لە گەڵ ئێمە نیشتەجێ نابی لەو‬ ‫شوێنەی ئێمەی لێ نیشتەجێین‪ ،‬تۆ هەرگیز جارێکی تر پێ لە سەر ئەو ئەرزە دانانێی کە پێی ئێمەی لە سەرە‪.‬‬ ‫تۆ لە شاخە گەورەکان نایەیتەوە‪ ،‬کە کەس بە تەنیا بۆی نەچوە‪ ،‬کەسی لێوە نەهاتۆتەوە بۆ مرۆڤێتی!"‪...‬‬ ‫"کات تێ ئەپەڕێ‪ ،‬من ئەزانم‪ .‬کەس لە ئێوە لە سەر ئەرزی فراوان لە گەڵ من نایەت‪".‬‬ ‫لە کاتێک دا دڵی براکانی بە بەرزی ترپەی ئەهات‪ ،‬لە کاتێک دا دڵی هاوەڵەکانی داخورپا بون‪ ،‬لوگالباندا‬ ‫توێشوەکەی لە ناو دەستی دا وەکو نەخورا بێ‪ ،‬چەکەکانیشی یەک بە یەک هەڵگرتبو‪ .‬لە بناری چیاکانەوە‪ ،‬بە‬ ‫سەر چیا بەرزەکان دا‪ ،‬بەرەو تەختایی ئەرز‪ ،‬لە دامێنی ئانکان ەوە بۆ لوتکەی ئانکان‪ ،‬پێنج‪ ،‬شەش‪ ،‬حەوت‪،‬‬ ‫کێوی بڕی‪.‬‬ ‫‪ :186 – 128‬لە نیوەشەودا‪ ،‬بەاڵم بەر لەوەی خوان بۆ ئینانای پاک دابنرێ‪ ،‬ئەو بە خۆشیەوە پێی نایە‬ ‫کوالبای بە خشتکراو‪ .‬خانمەکەی ئەو‪ ،‬ئینانای پاک‪ ،‬لە سەر دۆشەکێ دانیشت بو‪ .‬ئەم لە سەر ئەرزەکە‬ ‫کڕنوشی برد و بە چۆک دا هات ‪.‬‬ ‫ئینانا بە چاو سەیری لوگالباندا ی پاکی کرد‪ ،‬وەکو سەیری شوانی ئاما – ئوجومگاالنا بکا‪ .‬ئینانا بە دەنگ‬ ‫قسەی بۆ لوگالباندا ی پاک کرد‪ ،‬وەکو قسە بۆ کوڕەکەی‪ ،‬ئاغا کارا‪ ،‬بکا‪:‬‬ ‫"وەرە ئێستا ‪ ،‬لوگالبانداکەم‪ ،‬چی هەواڵت لە شارەوە هێناوە؟ چۆن لە ئەراتا وە بە تەنیا هاتیتەوە بۆ ئێرە؟"‬ ‫‪57‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫‪ :181 – 181‬لوگالباندا ی پاک بەرسڤی دایەوە‪:‬‬ ‫" ئەوەی ئینمیرکار کوڕی ئوتو وتی و ئەوەی ئەو وتویەتی‪ ،‬ئەوەی براکەت وتی و ئەوەی ئەو وتویەتی‪ ،‬بریتیە‬ ‫لەمە‪:‬‬ ‫جارێ لە جاران خوشکی شکۆدارم‪ ،‬ئینانای پاک لە شاخەکانەوە بانگی کردم بۆ ناو دڵی پیرۆزی خۆی‪ ،‬منی‬ ‫کرد بە ناو کوالبای بە خشتکراودا‪ ،‬لەوێ‪ ،‬لە ئونوگ‪ ،‬زەلکاوی لێ بو‪ ،‬پڕ بو لە ئاو‪ .‬لەوێ ئەرزی وشکی لێ بو‪،‬‬ ‫چناری فوراتی لێ روا بو‪،‬‬ ‫ئەوێندەرێ قامیشەاڵن بو‪ ،‬زەلی پیر و زەلی گەنجی لێ روا بو‪،‬‬ ‫ئینکی خوایی‪ ،‬کە شای ئەریدویە‪ ،‬قامیشە پیرەکانی بۆ هەڵکێشام‪ ،‬هەمو ئاوەکەی لێ دەرهێنا‪.‬‬ ‫بۆ ماوەی پەنجا ساڵ بینام کرد‪ ،‬بۆ ماوەی پەنجا ساڵ فەرمانم دەرکرد‪ .‬ئەوسا خەڵکی مارتو‪ ،‬کە کشت‌وکاڵیان‬ ‫نەئەزانی‪ ،‬هاتن بۆ سومەر و ئاکەد‪ .‬بەاڵم دیواری ئونوگ‪ ،‬کە بە ناو بیابان دا وەکو تۆڕی مەل لە دەرەوەی‪،‬‬ ‫درێژ بۆتەوە رای گرتن‪.‬‬ ‫ئێستاش‪ ،‬لێرە لەم شوێنەدا‪ ،‬کاریگەریی من لەسەر ئەو کز بوە‪.‬‬ ‫هێزەکان بەستراونەتەوە بە منەوە وەکو چۆن مانگا بە گۆلکەکەیەوە بەستراوەتەوە‪ ،‬بەاڵم وەک کوڕێ‪ ،‬کە رقی‬ ‫لە دایکی بێ‪ ،‬شارە کەی بە جێ هێشتبێ‪ ،‬خوشکی شکۆدارم ئینانای پاک لە من هەاڵتوە گەڕاوەتەوە بۆ کوالبای‬ ‫بە خشتکراو‪ .‬ئەگەر ئەو شارەکەی خۆی خۆش ئەوێ و رقی لە منە‪ ،‬بۆچی شارەکەی بەستۆتەوە بە منەوە؟ خۆ‬ ‫ئەگەر رقی لە شارەکەیە و منی هێشتا خۆش ئەوێ‪ ،‬بۆچی منی بەستۆتەوە بە شارەکەوە؟‬ ‫ئەگەر یار خۆی لە من دور ئەخاتەوە ئەچێ بۆ خەوتنگا پیرۆزەکەی و‪ ،‬من وەکو بەچکەی ئانزود بە جێ‬ ‫ئەهێڵێ‪ ،‬ئەوسا ئەبێ هیچ نەبێ بمباتەوە بۆ ماڵ بۆ کوالبای بە خشت دروستکراو‪ ،‬ئەو رۆژە من رمەکەم ئەنێمە‬ ‫الوە و‪ ،‬ئەویش قەڵغانەکەم وردوخاش بکا‪.‬‬ ‫ئەم قسانە بڵێ بە خوشکی شکۆدارم‪ ،‬ئینانا ی پاک‪".‬‬ ‫‪ :198 – 188‬ئینانا ی پاک ئەم وەاڵمەی دایەوە‪:‬‬ ‫"ئێستا ‪ ،‬لە کۆتایی دا‪ ،‬لە لێوار و‪ ،‬زۆنگاوەکان دا‪ ،‬لە روباری خاوێن‪ ،‬روباری ئاوی رون‪ ،‬ئەو روبارەی کە‬ ‫کوندەی بریقەداری ئینانایە‪ ،‬ماسی سوهورماک گیای ناسک ئەخوا‪ ،‬ماسی کیجتور بەڕوی چیا ئەخوا‪،‬‬ ‫ماسی‪ ،..‬کە خوای ماسی سوهورماکە‪ ،‬بە خۆشیەوە یاری ئەکا و دێتوئەچێ‪ .‬بە کلکە پولەکەدارەکەیەوە لەو‬ ‫شوێنە پیرۆزەدا قامیشە پیرەکان ئەگرێ‪ .‬دارگەزی شوێنەکە‪ ،‬وەکو زۆری تر کە لەوێن‪ ،‬ئاو لەو گۆمە‬ ‫ئەخواتەوە‪.‬‬ ‫‪" :209 – 199‬بە تەنیا راوەستاوە‪ ،‬بە تەنیا راوەستاوە! یەک دارگەز بە تەنیا لە الیەکەوە راوەستاوە‪ .‬ئەگەر‬ ‫ئینمیرکار کوڕی ئوتو ئەو دارگەزە ببڕێ و هەڵیپاچێ و بیکا بە ماشە‪ ،‬قامیشە پیرەکانی لەو شوێنە پیرۆزە‬ ‫ریشەکێش بکا و لە دەستی خۆی دا کۆیان بکاتەوە‪ ....‬ئەگەر دوی بکەوێ‪ ...‬ماسی‪ ،...‬کە خوای ماسی‬ ‫سوهورماکە‪ ،‬بگرێ و بیکوڵێنێ‪ ،‬بیڕازێنیتەوە و‪ ،‬بیهێنێ بیکا بە قوربانی لە پێناوی چەکی ئەی ئان کارا‪،‬‬ ‫توانای جەنگینی ئینانا دا‪ ،‬ئەوسا هێزەکانی سەرکەوتنی بۆ بە دەس ئەهێنن‪ ،‬ئەوسا ئەو کۆتایی ئەهێنێ بە‬ ‫ئاوەکانی ژێرزەمین‪ ،‬کە هێزی ژیانی بۆ ئەراتا دابین کردوە‪.‬‬

‫‪50‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫‪" :231 – 230‬ئەگەر ئەو لە شارەوە‪ ،‬کەرەستەی کار و ئاسنگەر بهێنێ‪ ،‬ئەگەر بەردی تاشراو و سەنگتاش‬ ‫بهێنێ‪ ،‬ئەگەر شارەکە نوێ بکاتەوە و تیا نیشتەجێ بێ‪ ،‬هەمو خاکی ئەراتا ئەبێتە هی ئەو‪".‬‬ ‫‪ :236 – 231‬ئێستا باروەکانی ئەراتا الجیوەردی سەوز و‪ ،‬خشتی دیوارەکانی و قوللەکانی سورێکی زەق و‬ ‫گڵی کەرپوچەکانی لە خاکی ئەو شاخانەن کە داری سەرویان لێ ئەڕوێ‪.‬‬ ‫‪ 231‬ئافەرین بۆ لوگالباندا ی پاک!‬

‫تێوەردان‬ ‫ئەوانەی کە لەم داستانەیان کۆڵیوەتەوە‪ ،‬روداوەکانیان بردۆتەوە بۆ شوێنێکی دور لە کوردستانی ئێستا‪.‬‬ ‫کریمەر بردویەتیەوە بۆ واڵتی فارس (صمویل کریمر‪ :‬من الواح سومر‪ ،‬ص ‪ )61‬و بە دیاریکراوی بۆ ناوچەی‬ ‫دەریای قەزوین (کریمر‪ :‬السومریون‪ ،‬ص ‪ )81‬بەاڵم تێکستی الوژەکە ئاماژەیەکی دیاری تێدایە‪ ،‬کە پشتیوانی‬ ‫لەو بۆچونە ناکا‪ .‬لە بەشێکی الوژەدا وا ئەگێڕێتەوە‪:‬‬ ‫" کاتێ ئانزود چریکانی‪ ،‬بەو چریکەیە زەمینی چیاکانی لولوبی لەرزان‪"...‬‬ ‫ئەمە نیشانەیە کە ئەشکەوتەکەی لوگالباندای تێدا دانراوە لە ناوچەی ژیانی لولوبی دا بوە‪ .‬ناوچەی ژیانی‬ ‫لولوبی‪ ،‬کە بە پێی پشکنینی ئارکیۆلۆجەکان و لێکۆڵینەوەی مێژونوسەکان و‪ ،‬بە پێی نوسینی "ئینسکلۆپیدیا‬ ‫بریتانیکا‪ :‬چاپی ‪ ،3912‬بەرگی (‪ ،)V. IV‬ل ‪ "188‬کەوتۆتە کوردستانی ئێستای عیراقەوە‪ ،‬بە دیاریکراوی‬ ‫کەوتۆتە ناوچەی شارەزوری سەر بە پارێزگای سلێمانی‪.‬‬ ‫جگە لەوە‪ ،‬لە بەشی یەکەمی الوژەکەدا‪ :‬باسی تەورەکەی ئەکا‪ ،‬کە لە ئاسنێ دروست کراوە‪ ،‬لە چیاکانی "زوبی"‬ ‫یەوە هێنراوە‪ .‬هەروەها باسی هاوارێ ئەکا لە چیاکانی "زاب‌و" ەوە هاتوە‪.‬‬ ‫لە بەشی دوەمی الوژەکەدا‪ :‬باسی ئەوە ئەکا کە لە نەخۆشیەکەی هەستاوەتەوە و‪ ،‬لە ئەشکەوتەکە هاتۆتە دەرێ‬ ‫ملی ناوە بۆ ناو چیاکانی "زاب‌و"‪.‬‬ ‫لە کوردستان دو روباری گەورە هەن بە ناوی‪" :‬زاب" ی گەورە و "زاب" ی بچوک هەردوکیان لە چیاکانی‬ ‫کوردستان هەڵئەقوڵێن‪ ،‬رەوان و پێچاوپێچ بە ناو شاخەکانی کوردستان دا تێ ئەپەڕن تا ئەڕژێنە روباری‬ ‫دیجلەوە‪.‬‬

‫وشەی نائاشنا‬ ‫ئاوەکی‪:‬‬ ‫باسک‪:‬‬ ‫بادە‪:‬‬

‫بادەوان‪:‬‬

‫گیاندارێکی چوارپێ کە لە ران و رەوە و گاگەلەکەی خۆی بە تەنیا دائەبڕێ‪.‬‬ ‫قۆڵ‪ .‬نالی ئەڵێ‪:‬‬ ‫شکاندت گەردنی سەد شێری شەرزە"‬ ‫"ئەال ئەی ئاسکی ناسک‪ ،‬بە باسک‬ ‫شەراب‪ ،‬خواردنەوەی ئەلکهول کە مرۆڤ مەست ئەکا‪ .‬فایەق ئەڵێ‪:‬‬ ‫"شادم لە غەمی هیجران مەیخانە کە مەئوام بێ‬ ‫مەستم کە مەزەی بادە ماچی لەبی ساوام بێ‪".‬‬ ‫مەیگێڕ‪ .‬ئەو کەسەی خواردنەوەی ئەلکهولی پێشکەش بە دانیشتوانی کۆڕی مەینۆشان ئەکا‪.‬‬

‫‪55‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫پایەی کورت کە ناوبەناو لە سەر دیواری شورای شار یا قەاڵ دروست کراون بۆ ئەوەی ئەگەر‬ ‫بار‌و‪:‬‬ ‫هێرشی کرایە سەر‪ ،‬پاسەوانەکان لە سەر دیوارەکەوە لە پەنای ئەو پایە کورتانەدا داکۆکی لە‬ ‫شارەکە بکەن دژی هێرشهێنەرانی دەرەوە‪.‬‬ ‫بەردەئەستێ‪ :‬بەردێکی رەقی شینە کە ئاسنی لێ بدرێ بریسکەی لێ ئەبێتەوە ئەتوانرێ ئاگری پێ بکرێتەوە‪.‬‬ ‫لە سەردەمی کۆن دا لە باتی شقارتە و چەرخ "بەردەئەستێ" و "پوش‌و" بە کارهێنراوە بۆ‬ ‫ئاگرکردنەوە‪.‬‬ ‫وەاڵم‪.‬‬ ‫بەرسڤ‪:‬‬ ‫جەویی هەندێ درەختە دوای وشککردنەوەی ئەکرێتە ئاگرەوە ئەسوتێنرێ‪ .‬جاران جادوگەر بۆ‬ ‫بوغورد‪:‬‬ ‫راونانی گیانە بەدەکان سوتاندویانە‪ .‬ئێستا بۆ خۆشکردنی بۆنی ناوماڵ‪.‬‬ ‫پۆپەشمین‪ :‬تەنراوێکی تەنک و شاش و زبرە‪ ،‬جۆاڵ‪ ،‬لە لۆکە یا کەتان یا ئاوریشم ئەیچنێ‪ .‬کەسێ بنوێ‬ ‫ئەشێ بۆ خۆداپۆشین بیدا بە خۆی دا‪.‬‬ ‫شوێنێکی سەر نەگیراوە‪ ،‬بە تەیمان بە بەرزایی مەترێ زیاتر چواردەوری گیراوە‪ ،‬تەرخان کراوە‬ ‫پەچە‪:‬‬ ‫بۆ مۆڵدانی مەڕ و بزن‪ ،‬بە تایبەتی لە شەوانی بەهار و هاوین دا‪.‬‬ ‫ئارد دوای تەڕکردنی بکرێتە کڵۆی بچوک بۆ خواردنی مەلی تازە هەڵهاتو‪.‬‬ ‫پڕپۆڵە‪:‬‬ ‫تۆشە‪ .‬ئەو خۆراکەی کە رێبوار بۆ خواردن لە رێگا لە گەڵ خۆی هەڵی ئەگرێ‪ .‬مەولەوی ئەڵێ‪:‬‬ ‫توێشو‪:‬‬ ‫تۆشە وە دەرگای کەریمان بەردەن؟"‬ ‫"یا خەلیل‪ ،‬دەخیل! کێ عادەت کەردەن‬ ‫گه‌وڕ‪ :‬ژورێکی سەرگیراوە تەرخان کراوە بۆ بە خێوکردنی چارەوێ‪ ،‬بە تایبەتی ئەسپ و‬ ‫تەویلە‪:‬‬ ‫ئێستر و کەر و مانگا‪.‬‬ ‫تەنراوێکی تەنک و شاش و زبرە‪ .‬جۆاڵ‪ ،‬لە دەزوی خوری ئەیچنێ‪ .‬کەسێ بنوێ ئەشێ بۆ‬ ‫جاجم‪:‬‬ ‫خۆداپۆشین بیدا بە خۆی دا‪.‬‬ ‫خاوێنکردنەوەی جۆگا لە گژوگیا و قوڕ و لیتە‪.‬‬ ‫جۆماڵ‪:‬‬ ‫جۆگا‪ .‬نالی ئەڵێ‪:‬‬ ‫جۆبار‪:‬‬ ‫"خاکی میزاجی عەنبەر و داری رەواجی عود‬ ‫بەردی خەراجی گەوهەر و‪ ،‬جۆباری عەینی نور‪".‬‬ ‫خەرمانی گەنم و جۆ و دانەوێڵەی تر‪.‬‬ ‫جۆخێن‪:‬‬ ‫لە تەمەنی سێ ساڵی دا کە ئیتر ئەتوانرێ جوتی پێ بکرێ‪.‬‬ ‫جوانەگا‪:‬‬ ‫جەنە کردن‪ :‬لە کاتی جوت و گێرەدا کە گا لە ئەنجامی م اندویەتی یا برسێتی دا لە شوێنی خۆی دا‬ ‫رائەوەستێ و مان ئەگرێ لە رۆیشتن‪ ،‬ئەڵێن‪( :‬جەنە) ی کردوە‪ .‬ئەم وشەیە جوتیاری دۆڵی‬ ‫جافەتی بە کاریان هێناوە‪.‬‬ ‫چۆقەچۆقی ددان‪ :‬هەڵلەرزین و پێکادانی کاکیلەی سەر و خواروی دەم بە هۆی نەخۆشی سەخت و لەرز لێهاتن‬ ‫یا لە بەر سەرمای زۆر بە تین‪.‬‬ ‫چەقەچەق‪ :‬زۆروتنی بێ سەروبەری چەند کەسێ پێکەوە‪.‬‬ ‫مانگا‪.‬‬ ‫چێڵەک‪:‬‬ ‫لقی باریک و درێژی دار‪ ،‬کە مرۆڤ بۆ دروستکردنی کەپر و بۆ سوتاندن و‪ ،‬مەلی گەورە بۆ‬ ‫چیلکە‪:‬‬ ‫دروستکردنی هێالنە بە کاری ئەهێنن‪.‬‬ ‫چیلکەی خواروخێچ‪ .‬مەحوی ئەڵێ‪:‬‬ ‫چڵوچێو‪:‬‬ ‫‪55‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫"دیارم دێری عەشقە‪ ،‬بە سوتن چم‪ ،‬جێ هەر لەوێ ئەگرم‬ ‫کە من مشتێ چڵوچێوم بە چی بم‪ ،‬کەڵکی کێ ئەگرم؟"‬ ‫جۆرێکە لە کولێرەی ئەستور لە جۆ‪ ،‬هەرزن‪ ،‬گاڵ‪ ،‬دروست کراوە‪.‬‬ ‫خەپلە‪:‬‬ ‫گەنج‪.‬‬ ‫خۆر‌ت‪:‬‬ ‫بەهێز‪.‬‬ ‫خورت‪:‬‬ ‫ساڵ‌و‪.‬‬ ‫درود‪:‬‬ ‫نیوەی یەک رۆژ‪.‬‬ ‫دان‪:‬‬ ‫دەفرێکی چەرمینە‪ ،‬لە شێوەی سەتڵ دا لە پێستی خۆشەکراوی ئاژەڵ دروست کراوە بۆ‬ ‫دۆڵچە‪:‬‬ ‫هەڵێنجانی ئاو لە بیر و چااڵو‪.‬‬ ‫راکردنی خێرا‪ .‬نالی وتویەتی‪:‬‬ ‫دەوان‪:‬‬ ‫"وەک ئاهەکەم دەوان بە هەتا خاکی کۆیی یار‬ ‫وەک ئەشکەکەم رەوان بە هەتا ئاوی شیوەسور!"‬ ‫کەسێکی راستگۆ و سەرڕاست‪.‬‬ ‫راستاڵ‪:‬‬ ‫نەوەستاو‪.‬‬ ‫رەوان‪:‬‬ ‫فەڕ و بەرەکەت‪.‬‬ ‫رێژەن‪:‬‬ ‫زەڕنەقوتە‪ :‬بەچکەی مەل کە لە هێلکە دەردێ هێشتا پەڕی دەرنەکردوە‪.‬‬ ‫دەوڵەمەند‪.‬‬ ‫زەنگین‪:‬‬ ‫گژو گیا و داری هەمیشە سەوز‪.‬‬ ‫زەنوێر‪:‬‬ ‫سین کردن‪ :‬لە کاتی کاروان و کاردا کە واڵخی بەرزە‪ ،‬بە تایبەتی ئەسپ‪ ،‬لە ئەنجامی برسێتی یا ماندویەتی‬ ‫دا لە شوێنی خۆی دا رائەوەستێ و مان ئەگرێ لە رۆیشتن‪ ،‬ئەڵێن‪( :‬سینی) کردوە‪ .‬ئەم وشەیە‬ ‫سوارەی جاف بە کاریان هێناوە‪.‬‬ ‫جۆرێکە لە پێاڵو لە چەرم دروست ئەکرێ‪.‬‬ ‫کەوش‪:‬‬ ‫سنوری نێوان دو زەوی‪.‬‬ ‫کەوشەن‪:‬‬ ‫کێلی سنور‪ :‬بەردێکی بەرز کە بۆ جیاکردنەوەی سنوری ناوچەیەک لە ناوچەیەکی تر دانراوە‪.‬‬ ‫شەیپور‪ .‬ئامڕازێ بوە لە شاخی گا یا لە مەعدەن دروستکراوە‪ .‬بۆ وریاکردنەوەی خەڵک‪ ،‬بە‬ ‫کەڕەنا‪:‬‬ ‫تایبەتی لە کاتی شەڕدا‪ ،‬فوی پێ دا کراوە دەنگێکی گەورەی لێ دەرهاتوە‪.‬‬ ‫ئەشکەوت‪ .‬کونێکی گەورە یا دەالقەیەکە لە چیادا کە مرۆڤ یا گیانداری تر ئەتوانن وەکو‬ ‫کەورگ‪:‬‬ ‫شوێنی ژیان بۆ حەوانەوە‪ ،‬بۆ خۆپاراستن لە بەفر و باران و سەرما و گەرما بە کاری بهێنن‪.‬‬ ‫هەروەها پێی ئەوترێ‪ :‬شکەفت‪ ،‬مەڕ‪ ،‬کاچ‪ ،‬کەڵۆز‪.‬‬ ‫دارێکی باریکی سەختە ئاگری پێ تێک ئەدرێ‪ .‬شوکری فەزلی وتویەتی‪:‬‬ ‫کۆڵەوژ‪:‬‬ ‫"حەیفە چاوێ کە جەفا کۆڵەوژی تێ ئەشکاند‬ ‫تۆ بە کلچێوکی وەفا عەینی گەالوێژی نەکەی‪".‬‬ ‫د ەفرێکی چەرمینە‪ ،‬لە پێستی خۆشەکراوی بزن دروست کراوە‪ ،‬کە الشەکەی لە ملەوە بە ساغی‪،‬‬ ‫کوندە‪:‬‬ ‫بێئەوەی پێستەکەی پارچە کرابێ‪ ،‬دەرهێنراوە‪ .‬ئاوی خواردنەوەی تێ کراوە‪ .‬پێشینان وتویانە‪:‬‬ ‫"کەر لە کوێ کەوتوە‪ ،‬کوندە لە کوێ دڕاوە‪".‬‬

‫‪55‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫گۆزەی گەورە‪ .‬دەفرێکە لە گڵی تایبەتی دروست ئەکرێ لە ئاگردا سور ئەکرێتەوە‪ .‬شێوەی‬ ‫کوپە‪:‬‬ ‫لولەلیی ورگنی هەیە‪ ،‬بنەکەی و ملەکەی لە ناوقەدەکەی باریک ترە‪ .‬ئەشێ بۆ بەرزکردنەوە و‬ ‫هەڵگرتنی دو قوڵف یا یەکێکی هەبێ‪ .‬زۆر پێویستی پێ جێبەجێ ئەکرێ‪ ،‬لەوانە‪ :‬شلە‪ ،‬بە‬ ‫تایبەتی بادە‪ ،‬سرکە‪ ،‬ترشیات‪ ،‬دۆشاو‪ ،‬رۆن‪ .‬هەروەها خۆراکی وشک‪ ،‬بە تایبەتی وشکەدان و‬ ‫دانەوێڵەی تێدا هەڵئەگیرێ‪ .‬لە سەردەمی زودا پێشەی مردوی تێ کراوە و خراوەتە ژێر زەوی‪.‬‬ ‫نالی ئەڵێ‪:‬‬ ‫"نەواڵەی تۆبە دەربێنە‪ ،‬هەتا تەن نەبوەتە سفرە‬ ‫پیاڵەی شیشە بشکێنە‪ ،‬هەتا وەک کوپە نەشکاوی"‬ ‫دەفرێکە لە گڵ دروست کراوە‪ ،‬لە ئاگردا سور کراوەتەوە‪ ،‬لە گۆزە بچوکترە‪ ،‬بە زۆری ئافرەت‬ ‫کیتەڵە‪:‬‬ ‫بەکاری هێناوە بۆ گواستنەوەی ئاو و شلەی تر‪ ،‬بۆ ئاسانکردنی هەڵگرتنی لە کاتی گواستنەوەدا‬ ‫خراوەتە سەر کەلەکەی لەش‪.‬‬ ‫بەردێکی گرانبەهایە رەنگەکەی پیرۆزەییە‪.‬‬ ‫الجیوەرد‪:‬‬ ‫گاڵتە پێ کردن‪.‬‬ ‫القرتێ‪:‬‬ ‫گلێر کردنەوە‪ :‬کۆکردنەوە‪ ،‬بە تایبەتی بۆ کۆکردنەوەی کەلوپەل و ئاژەڵ‪.‬‬ ‫ژورێکی سەرگیراوە تەرخان کراوە بۆ بەخێوکردنی ئاژەڵ‪ ،‬بە تایبەتی مەڕ و بزن و مانگا‪.‬‬ ‫گەوڕ‪:‬‬ ‫گۆچان‪.‬‬ ‫گۆپاڵ‪:‬‬ ‫گۆپاڵی شاهانە‪ :‬سەولەجان‪.‬‬ ‫گوێرەکە‪ ،‬بەچکەی یەکساڵەی مانگا‪.‬‬ ‫گۆلک‪:‬‬ ‫گیرا کردن‪ :‬قبوڵ کردن‪.‬‬ ‫قەراغ‪ ،‬کەنار‪.‬‬ ‫لێوار‪:‬‬ ‫ئامڕازی راوە ماسیە‪ ،‬لە شوڵی دار دروست ئەکرێ و‪ ،‬لە شێوەی سەبەتەدا لە ناو ئاوی خوڕدا‬ ‫ماشە‪:‬‬ ‫جێگیر ئەکرێ‪ ،‬ماسی کە تێ کەوت گیر ئەکا و ئەگیرێ‪.‬‬ ‫مابادەوان‪ :‬مەیگێڕی مێینە‪،‬‬ ‫فێرکردن‪ ،‬ئامۆژگاری‪.‬‬ ‫مۆچیاری‪:‬‬ ‫تەنراوێکی تەنک و سفت و نەرمە‪ .‬جۆاڵ‪ ،‬لە دەزوی لۆکە یا کەتان یا ئاوریشم ئەیچنێ‪ .‬کەسێ‬ ‫مەوج‪:‬‬ ‫بنوێ ئەشێ بۆ خۆداپۆشین بیدا بە خۆی دا‪.‬‬ ‫دەفرێکی چەرمینە‪ ،‬لە پێستی خۆشەکراوی گوێرەکە دروست کراوە‪ ،‬کە الشەکەی لە ملەوە بە‬ ‫مەشکە‪:‬‬ ‫ساغی‪ ،‬بێئەوەی پێستەکەی پارچە کرابێ‪ ،‬دەرهێنراوە‪ .‬ماستی تێدا ژەنراوە‪ ،‬بۆ ئەوەی کەرە لە‬ ‫دۆ جیا بکرێتەوە‪ .‬پێشینان وتویانە‪" :‬تۆ مەشکەی من بژەنە‪ ،‬من مەشکەی ماڵی میر‪".‬‬ ‫باڵندە‪ .‬پێشینان وتویانە‪" :‬لە گایە چی بدەم بە برایە؟ لە مەلێ هەر یەکی پەلێ"‬ ‫مەل‪:‬‬ ‫خواردنەوەی ئەلکهولی کە مرۆڤ مەست ئەکا‪ .‬نالی ئەڵێ‪:‬‬ ‫مەی‪:‬‬ ‫"بۆچی نەگریم سەد کەڕەتم دڵ دەشکێنی بۆ مەی نەڕژێ‪ ،‬شیشە لە سەد الوە شکاوە"‬ ‫بێگانەیەکی نەناسراو‪.‬‬ ‫نامۆ‪:‬‬ ‫درەختێ کە تازە ئەڕوێنرێ یان روێنراوە بەاڵم لە بەر کەمی تەمەنی هێشتا بەری نەگرتوە‪.‬‬ ‫نەمام‪:‬‬ ‫مەحوی ئەڵێ‪" :‬پیری نەمامی باخی جوانیمی کرد بە پوش‪ /‬تازەم درەختی تولی ئەمەل دەر دەکا‬ ‫چرۆ‪".‬‬ ‫‪666‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫نێون‪:‬‬ ‫هێزم‪:‬‬ ‫هیزە‪:‬‬

‫هەمانە‪:‬‬

‫هەرزاڵە‪:‬‬

‫گۆلکی دوساڵەی مێ‪ ،‬بەرامبەر نۆوەن‪ :‬گۆلکی دو ساڵەی نێر‪.‬‬ ‫داری سوتاندن‪ .‬نالی وتویەتی‪:‬‬ ‫"لەم خۆشیە کە هێزمی مەتبەخ سەوز بوە ماوم عەجەب لە دیدەیی سۆفی کە ناڕوێ‪".‬‬ ‫خیگە‪ .‬دەفرێکی چەرمینە‪ ،‬لە پێستی خۆشەکراوی مەڕ دروست کراوە‪ ،‬کە الشەکەی لە ملەوە بە‬ ‫ساغی‪ ،‬بێئەوەی پێستەکەی پارچە کرابێ‪ ،‬دەرهێنراوە‪ .‬شلە بە تایبەتی رۆن و چەوری و دۆشاوی‬ ‫تێ کراوە‪ .‬نالی ئەڵێ‪:‬‬ ‫"بوغزت لە زەعیفان چیە قوربان‪ ،‬وەکو قەساب‬ ‫بەو خەز و بەزی ریشوەتە‪ ،‬هەی هیزە‪ ،‬قەڵەو بە!"‬ ‫دەفرێکی چەرمینە‪ ،‬لە پێستی خۆشەکراوی ئاژەڵ دروست کراوە‪ .‬کەلوپەل و شتی وشکی تێ دا‬ ‫هەڵگیراوە‪ .‬لە سەفەردا وەکو جانتا بە کار هێنراوە‪ .‬پێشینان وتویانە‪" :‬مشتەی ناو هەمانەکە‬ ‫کوشتومی‪".‬‬ ‫کەپرێکی نزمە لە دار و گیا و پوشی بۆنخۆش دروست کراوە‪ ،‬کوندە و گۆزەی لە سەر دانراوە‪،‬‬ ‫هەندێ جار لە سەری نوستون‪.‬‬

‫سەرچاوە‬

‫لەبەر تێکستی ئینگلیزی وەرگیراوە‪ ،‬بۆ تێکستی ئینگلیزی بڕوانە‪:‬‬

‫‪The Electronic Text Corpus of Sumerian Literature- Oxford University‬‬

‫بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم الوژەیە بە عەرەبی بڕوانە‪:‬‬ ‫صمویل کریمر‪ :‬من الواح سومر‪ ،‬ترجمة‪ :‬طه باقر‪ ،‬دار الوراق‪ ،‬بیروت ‪( .1030‬ل ‪ 192‬تا ‪ )196‬و (ل ‪ 196‬تا ‪)191‬‬ ‫صاموئیل نوح کریمر‪ :‬السومریون‪ ،‬احوالهم ‪ -‬عاداتهم ‪ -‬تقالیدهم‪ ،‬ترجمة‪ :‬الدکتور فیصل الوائلي‪ ،‬وکالة المطبوعات‪ ،‬الکویت‪،‬‬ ‫‪( .3911‬ل ‪ 192‬تا ‪)196‬‬ ‫الدکتور فاضل عبدالوحد علي‪ :‬سومر ‪ -‬اسطورة وملحمة‪ ،‬وزارة الثقافة واالعالم‪ ،‬بغداد ‪( .3991‬ل ‪ 389‬تا ‪)360‬‬

‫‪666‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫‪666‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫الوژەی گلگامێش‬ ‫چکاوەی بابەت‬ ‫گلگامێش شای شاری ئیروکه‪ .‬شایه‌کی زۆرداره‪ .‬خه‌ڵک ئه‌چه‌وسێنێته‌وه‪ ،‬هه‌مو به‌یانیه‌ک بۆ کارکردن به ده‌نگی‬ ‫ته‌پڵ خه‌به‌ریان ئه‌کاته‌وه‪ .‬هه‌رکه‌س ژن بهێنێ ئه‌م شه‌وی یه‌که‌م له‌گه‌ڵ بوکەکەی به‌سه‌ر ئه‌با‪ .‬زۆرداری گلگامێش‬ ‫ئه‌گاته راده‌یه‌ک خه‌ڵکی ئوروک بۆ سکااڵ لە دەس ئەو په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر خواکان سنورێ بۆ بەدکارییهکانی‬ ‫دابنێن‪.‬‬ ‫خوا‪ ،‬ئەنکیدو وەکو هاوتایه‌ک ئه‌خوڵقێنێ تا ببێته مڵۆزمی گلگامێش و بچێ به گژی دا‪.‬‬ ‫هاوتاکه‌ی له‌گه‌ڵ گیانداری کێویدا هه‌ڵسوکه‌وت ئه‌کا ئه‌ویش خوی گیانداری کێوی ئه‌گرێ‪.‬‬ ‫راوکهرێک له‌سه‌ر کانی ئه‌نکیدو ئه‌بینێ‪ ،‬لهسهروسهکوتی ئه‌ترسێ راوی لێ تێک ئه‌دا‪.‬‬ ‫ئه‌م روداوه بۆ باوکی ئه‌گێرێته‌وه‪ ،‬باوکی ئامۆژگاری ئه‌کا بچێ بۆ ئوروک بۆ الی گلگامێش باسه‌که‌ی بۆ‬ ‫بگێرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژنێکی له‌گه‌ڵ بنێرێ ئهنکیدوی درنده به خۆشیی ژیان و ژن تاو بکا بیبا بۆ ئوروک بۆ‬ ‫ملمالنێ له‌گه‌ڵ گلگامێش‪ .‬ژنه‌که له‌ئه‌رکه‌که‌ی دا سه‌رکه‌وتو ئه‌بێ‪ .‬ئه‌نکیدو واز له ژیانی کێوی دێنێ و ئه‌چێ بۆ‬ ‫ئوروک‪.‬‬ ‫له ئوروک له‌گه‌ڵ گلگامێش ئه‌که‌ونه زۆران‪ .‬به‌اڵم له‌باتی ئه‌وه‌ی یه‌کێکیان ئه‌وی تریان له ئەرز بدا ئه‌بن به‬ ‫دۆستی گیانی به گیانی‪ .‬گلگامێش له شایه‌کی به‌دکاره‌وه ئه‌بێ به که‌سێکی باش و پێکه‌وه زنجیره‌یه‌ک نه‌به‌رد‬ ‫ده‌ست پێ ئه‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌دیی له‌سه‌ر روی ئەرز بسڕنه‌وه‪.‬‬ ‫گلگامێش و ئه‌نکیدو یه‌که‌م نه‌به‌رد ئه‌چن بۆ شه‌ڕی خومبابای دێ‌و که ناوه‌که‌ی ترس و تۆقانی باڵوکرده‌وه‪.‬‬ ‫ئه‌یکوژن و به‌سه‌رکه‌وتویی ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‪.‬‬ ‫ئیشتار‪ ،‬داوا لە گلگامێش ئەکا ببێ به مێردی‪ .‬گلگامێش نەک ڕازی نابێ بەڵکو سوکایەتی پێ ئەکا‪ .‬له سه‌ر‬ ‫ئه‌وه ئیشتار ئه‌بێته دوژمنی گلگامێش و داوا له باوکی ئه‌کا گای ئاسمانی بنێرێ بۆ کوشتنی گلگامێش‪ .‬به‌اڵم‬ ‫گلگامێش و ئه‌نکیدو گای ئاسمانی ئه‌کوژن‪.‬‬ ‫ئه‌نکیدو نه‌خۆش ئه‌که‌وێ ئه‌مرێ‪.‬‬

‫‪666‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫مردنی ئه‌نکیدو ئه‌بێته هۆی ترساندنی گلگامێش له مردن‪ .‬ئه‌ترسێ ئه‌میش به دەردی هه‌مان چاره‌نوس بچێ‬ ‫له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌که‌وێته سەر که‌ڵکه‌ڵه‌ی گه‌ڕان به‌دوای نەمریی دا‪.‬‬ ‫به ناو ده‌ریای مه‌رگ دا رێگه‌ی پڕ مه‌ترسی ئه‌گرێ ئه‌چێته الی باوکی رازی ژیانی جاویدانی پێ بڵێ‪ ،‬ئه‌ویش‬ ‫چیرۆکی تۆفانی بۆ ئه‌گێرێته‌وه‪ .‬له‌و تۆفانه‌دا ته‌نیا ئه‌و و ژنه‌که‌ی ده‌رباز بون‪ .‬ئه‌میش پێداگری ئه‌کا له‌سه‌ر‬ ‫ئه‌وه‌ی رازه‌که‌ی بۆ بدرکێنێ‪ .‬گره‌وی له‌گه‌ڵ ئەکا که ئه‌گه‌ر شه‌ش رۆژ و حه‌وت شه‌و نه‌نوێ پێی بڵێ‪ ،‬به‌اڵم‬ ‫به‌رگه ناگرێ له به‌ر شه‌که‌تی خه‌وی لێ ئه‌که‌وێ گره‌وه‌که ناباته‌وه‪.‬‬

‫گلگامێش شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گامێشێکی وه‌حشی ئه‌کا‬

‫ژنی ئوتونوپشتم به‌زه‌یی پیا دێته‌وه داوا له مێرده‌که‌ی ئه‌کا شتێکی بداتێ له گه‌ڵ خۆی‪ ،‬دوای ئه‌م سه‌فه‌ره‬ ‫درێژه بیباته‌وه بۆ ئوروک‪ .‬ئاگاداری ئه‌کا گیایه‌کی دڕکاوی له بنی ده‌ریادا رواوه ئه‌گه‌ر بتوانێ بیگاتێ و‬ ‫بیهێنێ ژیانی بۆ نوێ ئه‌کاته‌وه‪.‬‬ ‫ئه‌چێته بن ده‌ریا و گیاکه به ده‌ست ئه‌هێنێ‪.‬‬ ‫به دڵی خۆش و به هیوای ژیانی جاویدان بەرەو ئوروک ئەگەڕێتەوە‪.‬‬ ‫لە رێگا ماندو ئه‌بێ‪ ،‬له ئیستگەیهک دا ال ئه‌دا له گۆمێک دا خۆی بشوا‪ ،‬مارێک گیاکه بۆن ئه‌کا به‌دزیه‌وه دێ‬ ‫ئهیرفێنێ و ئه‌یخوا‪ ،‬مارەکە به‌وه کاش فرێ ئه‌دا و ژیانی تازه ئه‌بێته‌وه‪ ،‬به‌اڵم ئه‌م ئیتر گیای تازەبونەوەی‬ ‫ژیانی له ده‌ست ئه‌چێ و بە تەمای ژیانی جاویدان نامێنێ‪.‬‬ ‫له گه‌ڵ هاوڕێکه‌ی ئەگەڕێتەوە بۆ ئوروک‪.‬‬ ‫‪666‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫داوا له هاوڕێکه‌ی ئه‌کا سه‌ر بکه‌وێته سهرشورهی شاری ئورک‪ ،‬سه‌یری شوره و بینا و په‌رستگا و باخه‌کانی‬ ‫ئوروک بکا‪ ،‬که ئه‌م دروستی کردون‪ ،‬بۆ ئەوەی پیشانی بدا نەمریی مرۆڤ له ئه‌نجامدانی کاری گه‌وره‌دایه‬ ‫نەک لە ژیانی زۆر و تەمەنی درێژدا‪.‬‬

‫تێچاندن‬ ‫الوژەی گلگامێش لە بنەڕەت دا ئەفسانەیەکی سومەریە و‪ ،‬نزیکەی چوار هەزار ساڵ پێش ئێستا بە زمانی‬ ‫سومەری دانراوە و بە خەتی مێخی لە سەر خشتی قوڕ نوسراوەتەوە‪ ،‬بەاڵم هەمان الوژە‪ ،‬لە سەردەمی جیاواز‬ ‫و لە ش وێنی جیاوازدا‪ ،‬بە زمانەکانی بابلی و ئاکەدی و ئاشوری و هتد‪ ...‬نوسراوەتەوە‪ ،‬لە چەند جێگایەکی تر‬ ‫هەندێ بەشی بە پچڕ پچڕی لە سەر خشت دۆزراوەتەوە‪ .‬چەند بەشێکی لە مۆزەخانەی عیراقە‪ ،‬بەشی زۆری لە‬ ‫موزەخانەکانی دەرەوەی عیراقە بە تایبەتی مۆزەخانەی بەریتانی‪ .‬گرنگترینی ئەم کۆمەڵە خشتە‪ ،‬ساڵی ‪3811‬‬ ‫لە کتێبخانەکەی شای ئاشوری ئاشور ناسر باڵ (‪ 616 – 668‬پ ز) لە نەینەوا دۆزراوەتەوە‪ .‬بە لێکدانی هەمو‬ ‫ئەو خشتانە و بە یارمەتی چەندین خشتی تری مۆزەخانە جیاوازەکان توانیویانە کۆی الوژەکە بە یەکخراوی‬ ‫بگێڕنەوە‪.‬‬ ‫الوژەی گلگامێش بە خەتی مێخی لە سەر دوانزە خشتی سورەوەکراو نوسراوەتەوە‪ .‬هەر خشتەی دابەش‬ ‫کراوە بۆ شەش ستون‪ ،‬هەر یەکێ لەو خشتانە بە گشتی سێ سەد دێڕی تێدا نوسراوە‪ ،‬تەنیا خشتی دوانزەهەم‬ ‫دێڕەکانی نیوەی ئەوانی ترە‪ .‬هەندێ لە ستونەکانی خشتەکان و هەندێ دێڕی ناو ستونەکان‪ ،‬لە بەر شکان و‬ ‫فەوتا نی سواڵەتی خشتەکە یان لە بەر سوانی نیشانەکانی‪ ،‬نوسینەکەی شێواوە یا ناخوێنرێنەوە‪ .‬خشتەکانی‬ ‫چوارەم و پێنجەم و شەشەم تەنیا چەند سواڵەتێکی شکاوی لێ دۆزراوەتەوە لە بەر ئەوە خراونەتە سەر یەک‪.‬‬ ‫زۆری وەرگێڕەکان خشتی دوانزەهەمیان نەخستۆتە سەری چونکە پێیان وا بوە بەشێ نیە لە گێڕانەوەی‬ ‫چیرۆکەکانی الوژەکە‪.‬‬ ‫الوژەی گلگامێش سەردەمێ هۆنراوەتەوە هێشتا یەکتاپەرستی نەبۆتە باوەڕی باوی خەڵک‪ ،‬بەڵکو باوەڕیان بە‬ ‫فرەخواپەرستی هەبوە‪ .‬بۆ هەر دیاردەیەکی سروشتی خوایەکیان پەرستوە‪ ،‬بە تایبەتی خواکانیان لە گەڵ مانگ‬ ‫و رۆژ و ئەستێرەکانی ئاسمان دا هاوناو بون‪ ،‬لەوانە‪ :‬شاماش‪ ،‬بۆ رۆژ‪ .‬سین‪ ،‬بۆ مانگ‪ .‬ئیشتار‪ ،‬بۆ‬ ‫ئەستێرەی زوهرە‪ .‬نابو‪ ،‬بۆ ئەستێرەی عەتارید‪ .‬نیرگال‪ ،‬بۆ مەریخ‪ .‬نینورتا‪ ،‬بۆ زوحەل‪...‬هتد‬ ‫زمانەکانی سۆمەری و بابلی و ئاکەدی و ئاشوری مردون‪ .‬لە بەر ئەوە لێکدانەوەی وشەکان و گۆکردنی‬ ‫دروستی ناوەکان جێگەی مشتومڕن‪ .‬هەر وەرگێڕە کە بە زمانی خۆی وەری گێڕاوە گۆکردنی ناوی قارەمان و‬ ‫کەسەکانی الوژەکەی بە پێی گۆکردنی زمانەکەی خۆی دەربڕیوە‪ .‬تا ئێستاش لە ناو زانا شوێنەوارناسەکان دا‬ ‫لە سەر جۆری گۆکرنیان مشت‌ومڕ هەیە‪ .‬لە سەر یەکجۆرە گۆکردن رێک نەکەوتون‪ .‬بە تایبەتی چونکە هەمو‬ ‫ئەو زمانانەی دەقە ئەسڵیەکانیان پێ نوسراوە بە زمانی مردو دائەنرێن لە ئێستادا گەلێک نەماوە پێیان بدوێ‪.‬‬ ‫مێژونوسەکانی عەرەب و شوێنەوارناسەکانیان لە عیراق‪ ،‬بە تایبەتی لە سەردەمی دەسەاڵتی بەعس دا‪ ،‬هەوڵیان‬ ‫داوە شارستانێتی میزۆپۆتامیا بکەن بە شارست انێتیەکی سامی و‪ ،‬بەوەش بیکەن بە کەلەپوری دێرینەی عەرەبی‪،‬‬ ‫ئەگەرچی هەمویان دان بەوەدا ئەنێن کە سومەریەکان سامی نەبون‪ ،‬بەاڵم هەوڵێکی زۆریان داوە سامی بونی‬ ‫رێچەڵەکی بابلی و ئاکەد ی و زمانەکەیان بسەلمێنن و‪ ،‬هەوڵیان داوە لە وەرگێڕانی دەقەکان دا‪ ،‬ئەگەرچی هەندێ‬

‫‪667‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫دەنگی وەکو "گاف" و "پێ" لە زمانەکەی ئەوان دا نیە‪ ،‬گۆکردنی ناوەکان و وشەکان لە گەڵ گۆکردنی عەرەبی‬ ‫بگونجێنن و لە وشەی عەرەبی نوێ نزیکی بخەنەوە‪.‬‬ ‫الوژەی گلگامێش دەیان جار و بە زمانی جیاوازی دنیا تەرجومەکراوە و باڵوکراوەتەوە لەوانە بە‪ :‬زمانەکانی‬ ‫ئینگلیزی‪ ،‬ئەڵمان ی‪ ،‬فەرەنسی‪ ،‬روسی‪ ،‬هۆلەندی‪ ،‬سویدی‪ ،‬دانیمارکی‪ ،‬نەرویجی‪ ،‬هەروەها بە زمانەکانی گەالنی‬ ‫رۆژهەاڵتی ناوەڕاست لەوانە‪ :‬عەرەبی‪ ،‬فارسی‪ ،‬تورکی‪ ،‬کوردی‪ ....‬هەندێ لەو تەرجومانە‪ ،‬راستەوخۆ لە زمانە‬ ‫ئەسڵیەکەیەوە تەرجومە کراوە و‪ ،‬هەندێکی تری تەرجومەی تەرجومەیە‪ .‬هەندێ لەم تەرجومانە کەموزۆر‬ ‫جیاوازن لە گەڵ یەکتری‪ ،‬بەاڵم بیرۆکەی چیرۆکەکانی لە گشتی دا وەکو یەکن‪.‬‬ ‫دو نوسەری کورد‪ ،‬هەر یەکە بە جیا‪ ،‬الوژەی گلگامێشیان کردۆتە کوردی و هەردوکی چاپ و باڵوکراوەتەوە‪:‬‬ ‫ئەحمەدی قازی‪ ،‬گەل گەمێش‪،‬‬ ‫جەلیل ئازادیخواز‪ ،‬گێل گەمێش‪ ،‬لە باڵوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم‪ ،‬سلێمانی ‪.1008‬‬ ‫تەرجومەی یەکەم وەکو وەرگێڕ خۆی نوسیوێتی لە زمانی فارسیەوە وەری گێڕاوە‪ .‬شاعیری ناسراوی ئێران‬ ‫ئەحمەدی شاملو لە زمانی فەرەنسیەوە کردویەتی بە فارسی و ئەویش لە زمانی فارسیەوە کردویەتی بە کوردی‪.‬‬ ‫تەرجومەی دوەمیش وەرگێڕ خۆی نوسی وێتی کە لە فارسیەوە وەری گێڕاوە‪ ،‬بەاڵم ئاماژەی بە سەرچاوەکەی‬ ‫نەداوە‪.‬‬ ‫ئەمەی لێرەدایە سێیەم تەرجومەی کوردی گلگامێشە‪ .‬جیاوازی ئەم لەگەڵ ئەوانی تردا ئەوەیە‪:‬‬ ‫یەکەم‪،‬‬

‫ئەمەیان لە تەرجومەی عەرەبیەوە کراوەتە کوردی‪ .‬وەرگێڕی عەرەبی‪ ،‬تەها باقیر‪ ،‬زانایەکی‬ ‫شوێنەوارناسی عیراقی بوە‪ ،‬کە خۆی پسپۆڕی بواری شوێنەوارناسی بوە و‪ ،‬یەکسەر لە زمانی‬ ‫ئەسڵی و لە دەقی ئەسڵیەوە کە بە خەتی مێخی نوسراوە‪ ،‬وەری گێڕاوە‪.‬‬ ‫بڕوانە‪( :‬طە باقر‪ ،‬ملحمة کلکامش‪ ،‬بغداد‪)3963 ،‬‬ ‫ئەم کتێبە سێ جار لە بەغداد چاپ کراوە‪ ،‬چاپی یەکەم (‪ )3963‬و چاپی دوەم (‪ )3913‬و چاپی‬ ‫سێیەم (‪ .)3912‬جاری دوەم و سێیەم لە الیەن " وزارة الثقافة واالعالم" ی عیراقیەوە چاپ و‬ ‫باڵوکراوەتەوە‪ .‬بۆ دوایین چاپی ئەم کتێبە بڕوانە‪( :‬طه باقر‪ :‬ملحمة کلکامش‪ ،‬دار الوراق‪ ،‬لندن‪،‬‬ ‫‪.)1009‬‬ ‫جگە لە تەها باقیر چەند کەسی تر "ملحمة" ی گلگامێشیان وەرگێڕاوە بۆ عەرەبی لەوانە‪ :‬دکتور‬ ‫انیس فریحة‪ ،‬عبد الحق فاضل‪ ،‬هەروەها چەند تەرجومەیەکی تری لە سەر ئینتەرنێت باڵوکراوەتەوە‪.‬‬

‫دوەم‪،‬‬

‫وەرگێڕی عەرەبی‪ ،‬ئەگەرچی وەکو وەرگێڕی هەندێ لە زمانەکانی تر ژمارەی نەخستۆتە سەر‬ ‫دێڕەکانی‪ ،‬بەاڵم هەوڵی داوە دێڕ بە دێڕ و ستون بە ستون تەرجومەی بکا‪ .‬تەنانەت بۆ کاری‬ ‫بەراوردکاری دەقی ئەسڵی بە خەتی مێخی و دەقی ئەسڵی بە پیپی التینی لە گەڵ باڵ‌و کردۆتەوە‪.‬‬

‫سێیەم‪،‬‬

‫لە هەر دێڕێکی ئەم وەرگێڕانەدا ریزی نوقتە دانرابێ واتە ئەو دێڕە یان چەند دێڕێ فەوتاوە‪ .‬لە هەر‬ ‫جێیەکیش دێڕێ بە سپێتی بە جێ هێڵرابێ‪ ،‬ئەوە لە بنەڕەت دا سەرەتای خشتێ یا ستونێکی نوێیە‪،‬‬ ‫هەندێکیشی بۆ ئاسان تێگەیشتنی بابەتەکە دانراوە‪ ،‬دانانی ژمارە لە سەر هەندێ پەرەگرافی بابەتەکە‬ ‫نیشانەی ژمارەی ئەو خشتەیە لە ریزی ئەو یانزە خشتەی الوژەکەی لە سەر نوسراوە‪.‬‬

‫‪660‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫ناونامە‬ ‫بۆ ئەوەی خوێنەر ئاشنا بێ بە ناوی هەندێ کەس و شوێنی ئەم داستانە چاک وایە پێشتر چاوێ بەم لیستەدا‬ ‫بگێڕێ‪ ،‬کە بۆ ئاسانکردنی خوێندنەوەی هەندێکی بڕبڕ کراوە و‪ ،‬بە پیتی التینی لە بەر دەقێکی ئینگلیزی‪،‬‬ ‫نوسراوەتەوە‪:‬‬ ‫( ‪ )ah noo: anu‬خوای ئاسمان و باوکی هەمو خواکانە‪.‬‬ ‫ئان‌و‪:‬‬ ‫(‪ )ah noo nah kee: anunnaki‬خوای جیهانی ژێر‌و‪ ،‬بڕیاردەری چارەنوسی مردوانە‪.‬‬ ‫ئانوناکی‪:‬‬ ‫(‪ )ah roo roo: aruru‬دایکی گەورەی خواکان‪ .‬خوڵقێنەری ئەنکیدویە‪ .‬یەکێ لە ناوەکانی تری‬ ‫ئارورو‪:‬‬ ‫مامیتومە (‪.)mammetum‬‬ ‫(‪ ) ea: ay ah‬خوای ئاو و ژیریە‪ .‬پارێزەری مرۆڤایەتیە‪ .‬پێشی ئەوترێ ئینکی (‪)enki‬‬ ‫ئای یا‪:‬‬ ‫(‪ )enkidu: en kee doo‬کەسێکی ئاساییە بۆ هاوتایی گلگامێش خوڵقێنراوە‪.‬‬ ‫ئەنکیدو‪:‬‬ ‫(‪ )humbaba: hoom bah bah‬دێوێکە دانراوە بۆ پاراستنی جەنگەڵی دارکاژ‪.‬‬ ‫خومبابا‪:‬‬ ‫(‪ )enlil: en lil‬خوای زەوی و باوبۆرانە‪.‬‬ ‫ئینلیل‪:‬‬ ‫(‪ )ennugi: en noo gee‬خوایەکی پچوکە یا خێو‪.‬‬ ‫ئیننوگی‪:‬‬ ‫(‪ )gilgamesh: gil gah mesh‬پاڵەوانی ئەفسانەکەیە‪.‬‬ ‫گلگامێش‪:‬‬ ‫(‪ )ninsun: neen soon‬خواژنێکی ژیرە‪ .‬دایکی گلگامێشە‪ .‬هاوسەری لوگالباندایە‪ .‬ناوێکی‬ ‫نینسون‪:‬‬ ‫تری خاتو مانگایە‪.‬‬ ‫(‪ )ninurta: neen oor tah‬خوای شەڕ و کشتوکاڵە‪ .‬ئەنکیدو لە شێوەی ئەم دروست کراوە‪.‬‬ ‫نینورتا‪:‬‬ ‫(‪ )nisaba: nee sah bah‬خواژنی گەنم و دانەوێڵە‪ .‬قژی ئەنکیدو وەکو السکەکانی ئەم بوە‪.‬‬ ‫نیسابا‪:‬‬ ‫(‪ )shamash: shah mahsh‬خوای رۆژە‪.‬‬ ‫شاماش‪:‬‬ ‫(‪ )siduri: see door ee‬ژنە مەیخانەوان‪.‬‬ ‫سیدوری‪:‬‬ ‫(‪ )sin: seen‬خوای مانگە‪.‬‬ ‫سین‪:‬‬ ‫ئوباراتوتو‪ )ubaratutu: oo bahr ah too too( :‬خوا و باوکی ئوتناپیشتیم‪.‬‬ ‫ئورشانابی‪ )urshanabi: oor shah nah bee( :‬کەشتیەوانی تایبەتی ‪.‬‬ ‫ئوتناپیشتیم‪ )utnapishtim: oot nah peesh teem( :‬تەنیا کەسە لە گەڵ هاوسەرەکەی لە تۆفان دەرباز‬ ‫بوە‪ ،‬لە بەر ئەوە ژیانی جاویدانی پێ بڕاوە‪.‬‬ ‫(‪ )uruk: oo rook‬شارێکی سومەری بوە‪.‬‬ ‫ئوروک‪:‬‬ ‫شوروپاک‪ )shuruppak: shoo roo pahk( :‬شارێکی سومەری بوە لە سەروی ئوروک دا‪ .‬نشینگەی‬ ‫پێشوی ئوتناپیشتیم بوە‪ .‬خواکان لەوێوە تۆفانیان هەڵساندوە‪.‬‬ ‫(‪ -)nipur: nee poor‬شاری ئینلیل بوە‪ .‬پایتەختی ئایینی میزۆپۆتامیا بوە‪.‬‬ ‫نیپور‪:‬‬ ‫(‪ )eanna: ay ahn ah‬نشینگەی ئان‌و و ئیشتار بوە لە شاری ئوروک‪.‬‬ ‫ئای ئانا‪:‬‬ ‫ئای گال ما‪ )ay gahl mah: egalmah( :‬پەرستگای نینسون بوە لە شاری ئوروک‪.‬‬ ‫خوای باهۆز‪.‬‬ ‫ئەدەد‪:‬‬ ‫خوای گاوگۆتاڵ‪.‬‬ ‫سمۆگان‪:‬‬ ‫(‪ )ulay: oo lie‬ناوی روبارێ بوە‪.‬‬ ‫ئوالی‪:‬‬ ‫(‪ )mashu: mah shoo‬ناوی ئەو چیایە بوە خۆری لێ هەڵ هاتوە و خۆری لێ ئاوا بوە‪.‬‬ ‫ماش‌و‪:‬‬

‫‪665‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫نیموش‪:‬‬ ‫ئیکو‪:‬‬ ‫شار (سار)‪:‬‬ ‫کر‪:‬‬ ‫مەن‪:‬‬

‫(‪ )nimush: nee moosh‬ئەو لوتکەیەی ئوتناپیشتیمی لە سەر گیرساوەتەوە‪ ،‬پێی ئەوترێ‬ ‫نیسیر (‪.)nisir‬‬ ‫ئەندازەیەک بوە بۆ پێوانەی پانتایی‪.‬‬ ‫ئەندازەیەک بوە بۆ پێوانەی پانتایی و کێشانی قورسایی‪.‬‬ ‫ئەندازەیەک بوە بۆ پێوانی قەوارە‪.‬‬ ‫ئەندازەیەک بوە بۆ پێوانەی قورسایی‪ .‬ئەم وشەیە تا ئێستاش لە زمانی کوردی دا بۆ کێشانی‬ ‫قورسایی بە کار ئەهێنرێ‪ .‬پێشینان وتویانە‪" :‬تۆ یەک مەنی‪ ،‬من دو مەنم‪ ،‬بێجگە لە گورز و‬ ‫کەمەنم‪".‬‬

‫وه‌رگیراون‪"‌:‬المهندس‌الدکتور‌سوسة‪‌،‬أحمد‪‌،‬تاریخ‌حضارة‌وادي‌الرافدین‌في‌‬ ‫رچاوهیه‌‌ ‌‬ ‫‌‬ ‫لهم‌ ‌‬ ‫سه‬ ‫شه‌ ‌‬ ‫به ‌‬ ‫ئهم‌ ‌‬ ‫گارهکانی‌ ‌‬ ‫ههمو‌نی ‌‬ ‫‌‬ ‫ضوء‌مشاریع‌الري‌الزراعیة‌والمکتشفات‌اآلثاریة‌والمصادر‌التاریخیة‪‌،‬الجزء‌االول‪‌،‬دار‌الحریة‌للطباعة‪‌،‬سنة‌الطبع‌‬ ‫‪‌،6556‬ص‪"6666‌-665‬‬

‫‪665‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫الوژەی گلگامێش‬ ‫خشتی یەکەم‬ ‫ستونی یەکەم‬

‫ئەوە ئەو بو کە هەمو شتێکی بینی‪ ،‬جا واڵتەکەم گۆرانی پێدا هەڵبڵێ‬ ‫ئەوە ئەو بو کە هەمو شتێکی زانی و سودی لە پەندەکانی وەرگرت‬ ‫ئەوە دانای ئاگاداری هەمو شت‬ ‫نهێنیەکانی دی و رازە شاردراوەکانی ئاشکرا کرد‬ ‫هەواڵەکانی زەمانی پێش تۆفانی بۆ هانین‬ ‫رێگەی دوری بڕی لە نێوان شەکەتی و حەسانەوەدا گینگڵی دا‬ ‫لە سەر تاشەبەردێ هەرچی دی بو نەخشاندی‬ ‫شورە سەختەکانی ئوروکی دانا‬ ‫پەرستگای پیرۆزی ئەی ئانا‪ ،‬رێڕەوی پیرۆز‬ ‫بڕوانە دیواری دەرەوەی وەکو مس ئەبریسکێتەوە‬ ‫بڕوانە دیوارەکانی ناوەوەی وێنەیان نیە‬ ‫دەرگاکانی لە کۆنەوە جێگیر بون‬ ‫نزیک بەرەوە لە ئەی ئانا نشینگەی ئیشتار‬ ‫هیچ شایەکی تر‪ ،‬هیچ کەسێکی تر‪ ،‬لەوانەی دێن‪ ،‬نمونەی کاری ئەو ناهێنن‬ ‫سەرکەوە سەر شورەی ئوروک‪ ،‬بە تێڕامانەوە بە بانی دا بڕۆ‬ ‫بناغەکەی و کەرپوچەکانی بپشکنە‬ ‫ئاخۆ بە خشتی سورەوەکراو دروست نەکراون؟‬ ‫ئایا حەوت داناکە بنچینەکەیان دانەناوە؟‬ ‫یەک سار پانتایی شارەکەیە‪ ،‬یەک سار بۆ لەوەڕ و یەک ساریش بۆ گڵینجان‬ ‫ئەوەش ئەرزی تەرخانە بۆ پەرستگای ئیشتار‬ ‫هەموی سێ سارە‪ ،‬هەروەها بەشێ ئەرزی چۆڵەوانیی شاری ئوروکە‬ ‫بگەڕێ بۆ تەختە هەڵگیراوەکەی ناو دورجی مسینەی خشتەکان‬ ‫قفڵە بڕونزیەکە بکەرەوە‬ ‫دەمە نهێنیەکەی ئاشکرا بکە‬ ‫تاشە بەردە الجیوەردیەکە بهێنە و بە دەنگی بەرز بیخوێنەوە‬ ‫ئەوسا ئەزانی گلگامێش چەندە رەنجی داوە و چەندە ماندویەتی دیوە‬ ‫هەمو شاکانی بە جێ هێشتوە‪ ،‬سیمایەکی جوانی شکۆداری هەیە‬ ‫پاڵەوانی نەوەی ئوروک‪ ،‬گای شاخدار‬ ‫لە پێشەوە بڕوا پێشەنگە‬ ‫لە دواوەش بێ بۆ ئەوەیە برا و کەسوکارەکانی بپارێزێ‬ ‫چەترێکی گەورەیە‪ ،‬پارێزەری ژێردەستەکانێتی‬ ‫‪665‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫شەپۆلی تۆفانێکی بەخوڕە تەنانەت دیواری بەرد ئەڕوخێنێ‬ ‫نەوەی لوگالباندا‪ ،‬ئەو گلگامێشی خورتە‬ ‫کوڕی چێڵی ترسناک‪ ،‬رات نینسون‬ ‫گلگامێشێ پڕە لە قەشەنگی و خوایی‬ ‫ئەوە کە تەنگەی شاخەکانی داگیرکرد‬ ‫لە بناری کێوەکان دا چااڵوی هەڵکەند‬ ‫دەریا زلەکانی بڕی بەرەو شوێنی هەڵهاتنی خۆر‬ ‫هەر چوار گۆشەی جیهانی پشکنی‬ ‫هەوڵی دا ژیانی جاویدان بە دەس بهێنێ‬ ‫بە تەقەالی خۆی توانی بگاتە ئوتناپیشتیمی دورەدەست‬ ‫ژیانی گەڕانەوە بۆ ئەوەی تۆفان تێکی دا بو‬ ‫ئاخۆ لە هیچ شوێنێکی کە شایەکی وا هەیە؟‬ ‫ئایا جگە لەو کێی تر ئەتوانێ بڵێ‪ :‬من شام؟‬ ‫جگە لەو کێی تر لە کاتی لە دایکبونی دا ناوی نرا گلگامێش؟‬ ‫دوسێیەکی خوایە و سێیەکەکەی تری مرۆڤە‬ ‫بیچمی جەستەی خواژنە مەزنەکان دایان رشتوە‬

‫ستونی دوەم‬

‫دوای ئەوەی گلگامێش خوڵقێنرا‪ ،‬خوای گەورە باشی خوڵقاند‬ ‫شاماشی ئاسمانی چاکە و ئەدەد پاڵەوانێتی پێ بەخشیوە‬ ‫خوا گەورەکان شێوەیان داڕشت‬ ‫بااڵی یانزە باڵ و پانی سنگی نۆ بست بو‬ ‫دوسێیەکی خوا و سێیەکی مرۆڤە‬ ‫بیچمی جەستەی ترسناکە وەکو گاکێوی‬ ‫بڕندەیی چەکەکەی هیچ بەرگەی ناگرێ‬ ‫ژێردەستەکانی بە دەنگی تەپڵ لە خەو هەڵئەسێنێ‬ ‫پاڵەوانەکانی ئوروک بە خەم و سکااڵوە لە ماڵەکانیان خزاون‬ ‫گلگامێش کوڕی سەربەستی بە باوک نەهێشت بو‬ ‫شەو و رۆژ زوڵم و زۆری ئەکرد‬ ‫بەاڵم گلگامێش شوانی ئوروک و شورەکەیەتی‬ ‫ئەو شوانە بەهێزەکەمانە قۆز و ژیرە‬ ‫گلگامێش نە کچی هیچ دایکێکی بە پاکیزەیی هێشۆتەوە‬ ‫نە کیژی هیچ جەنگاوەرێک و نە دەزگیرانی هیچ پاڵەوانێک‬ ‫سەرەنجام ماخوا کڕوزانەوە و سکااڵکانی بیستن‬ ‫‪666‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫خواژنی ئاسمان خێوی ئوروکی بانگ کرد و پێی وت‪:‬‬ ‫"ئەی ئارورو ئەم گا دڕندە خورتەی نەخوڵقاند؟‬ ‫ئەوەی کە هیچ چەکێ ناگاتە بڕندەیی چەکەکەی‬ ‫ژێردەستەکانی بە دەنگی تەپڵ لە خەو هەڵئەسێنێ‬ ‫گلگامێش‪ ،‬ئەوەی کوڕی سەربەستی بە باوک نەهێشتوە‬ ‫شەوورۆژ بە زۆر و زۆرداری خەڵک ئەچەوسێنێتەوە‬ ‫لە گەڵ ئەوەی ئەو شوانی ئوروک و شورەکەیەتی‬ ‫هەم شوانی ئەوانە و هەم ئەیان چەوسێنێتەوە‪ ،‬خورت و قۆز و ژیرە‬ ‫گلگامێش نە کچێکی بە پاکیزەیی بۆ خۆشەویستەکەی هێشتۆتەوە‬ ‫نە کیژی جەنگاوەرێ نە دەزگیرانی پاڵەوانێ"‬ ‫کە ئانوی شکۆدار گوێبیستی سکااڵکانیان بو‬ ‫ئاروروی مەزنی بانگ کرد پێی وت‪:‬‬ ‫"ئەی ئارورو تۆ ئەم کابرایەت خوڵقاندوە‬ ‫ئێستاش هاوتایەکی بۆ بخوڵقێنە لە دڵ و دەرون دا مێمڵی ئەو بێ‬ ‫بۆ ئەوەی لە ملمالنێیەکی بەردەوام دا بن تا ئوروک بحەوێتەوە"‬

‫گلگامێشی پاڵه‌وانی ئه‌فسانه‌یی دو گامێشی وه‌حشی ئه‌به‌زێنێ و قاچیان ئه‌گرێ‬ ‫ئارورو کە ئەمەی بیست‪ ،‬لە دڵی خۆی دا نیگاری ئانوی هێنایە بەرچاوی‬ ‫دەستەکانی شۆری‪ ،‬چنگێ گڵی هەڵگرت‪ ،‬بە هەردەکان دا وەشاندی‬ ‫لە هەردەکاندا ئەنکیدوی پاڵەوانی بەهێز‪ ،‬لە توخمی نینورتای خوڵقاند‬ ‫لەشی تیسکن و قژی سەری وەکو قژی سەری ژن‬ ‫تاڵی موەکانی سەری وەکو پرچەکانی نیسابا بو‬ ‫نە کەسی ئەناسی و نە هیچ شوێنێ‪ ،‬وەکو سوموگان بەرگی ئەپۆشێ‬ ‫‪666‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫لە گەڵ ئاسکەکاندا گیا ئەخوا‬ ‫لە گەڵ گیانداری کێوی دا ئەچێتە سەر کانی‬ ‫دڵی بەوە خۆش ئەبێ کە گیاندارەکان لە سەر ئاوەکە مۆڵ ئەبن‬ ‫راوکەرێکی تۆڕەوان جارێکیان لە سەر کانیاوەکە ئەوی بینی‬ ‫رۆژێک و دوان و سێیان لە کانیاوەکە ئەیبینیەوە‬ ‫ن ێچیروانەکە بە بینینی ئەو حەپەسا لە ترسا پەشۆکا‬ ‫خۆی و نێچیرەکانی گەڕایەوە کۆڵیتەکەی‬ ‫وەها تۆقی بو‪ ،‬هەر چوارپەلی لە جوڵە کەوت بو‬ ‫دڵی داخورپا و رەنگی هەڵبزڕکا‬ ‫ترسی لێ نیشت‪ ،‬چڕوچاوی هەڵقرچا بو وەکو ئەوەی رێیەکی دوری بڕی بێ‬

‫ستونی سێیەم‬

‫نێچیروان هاتە الی باوکی‪ ،‬دەمی کردەوە‪ ،‬پێی وت‪:‬‬ ‫"باوکە! کابرایەکی سەیرم بینی لە هەردەکانەوە هاتۆتە خوارێ‬ ‫ئەو‪ ،‬بەهێزترینی ئەوانەیە کە لەم واڵتەدان‪ ،‬خاوەن توانایەکی زۆرە‬ ‫لە هێز و توانای زۆردا وەکو ئانویە‬ ‫بە دەشتەکان و هەردەکان دا ئەسوڕێتەوە‬ ‫لە گەڵ گیاندارانی کێوی ئەلەوەڕێ‬ ‫لە گەڵ ئەوان ئاو لە سەرچاوەکە ئەخواتەوە‬ ‫ترسام نەموێرا لێی نزیک ببمەوە‬ ‫هەمو چاڵی تەپکەکانی هەڵم کەندبون ئەو پڕی کردونەوە‬ ‫تۆڕەکانی دام نابونەوە پچڕاندونی‬ ‫وای کردوە نێچیر و گیانداری کێوی لێم ئەڕەوێنەوە‬ ‫لە راو بەشبڕاوی کردوم"‬ ‫باوکی دەمی کردەوە بە کوڕە راوکەرەکەی وت‪:‬‬ ‫"کوڕم! لە ئوروک گلگامێشی لێیە‬ ‫لە هێز و توانادا بێ وێنەیە‬ ‫لە زەبروزەنگ دا وەکو ئانویە‬ ‫بڕۆ بۆ ئوروک‪ ،‬بچۆ بۆ الی‬ ‫هەواڵی توانای زۆری ئەم زەالمە بە گلگامێش بدە‬ ‫با کەنیزێکی سۆزانیت لە گەڵ بنێرێ بیبەی بۆ ئەوێ‪ ،‬ئینجا ئەی نێچیروان!‬ ‫لێی بگەڕێ زاڵ بێ بە سەری دا و دەستەمۆی بکا‬ ‫کاتێ دێ بۆ سەرچاوەکە ئاو لە گەڵ گیاندارەکان بخواتەوە‬ ‫ئەم با جلەکانی دابکەنێ و شوێنە داپۆشراوەکانی لەشی دەربخا و قەشەنگی خۆی بنوێنێ‬ ‫ئەگەر چاوی پێ کەوت لێی نزیک ئەبێتەوه و بۆی ئەکشێ‬ ‫‪666‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫ئەوسا گیاندارەکانی کە لە دەشتەکان دا لە گەڵی گەورە بون لێی ئەتەکنەوە"‬ ‫ئامۆژگاریەکانی باوکی لە گوێ گرت‬ ‫نێچیروان چو بۆ الی گلگامێش‬ ‫کەوتە رێ گەیشتە شاری ئوروک‬ ‫لە بەر دەم گلگامێش دا راوەستا و پێی وت‪:‬‬ ‫"کابرایەکی سەیر هەیە لە هەردەکانەوە هاتۆتە خوارێ‬ ‫لە هەمو ئەوانەی ئەم واڵتە بەهێزترە‪ ،‬توانایەکی بێئەندازەی هەیە‬ ‫لە هێز و توانای زۆردا وەکو ئانویە‬ ‫بە دەشتەکان دا ئەسوڕێتەوە و گیا ئەخوا‬ ‫لە گەڵ گیاندارانی کێوی ئەلەوەڕێ و لە گەڵ ئەوان ئاو لە سەرچاوەکە ئەخواتەوە‬ ‫ترسام‪ ،‬نەموێرا لێی نزیک بکەومەوە‬ ‫هەمو چاڵی تەپکەکانی هەڵم کەند بون ئەو پڕی کردونەتەوە‬ ‫تۆڕەکانی دام نابونەوە پچڕاندونی‬ ‫وای کردوە نێچیر و گیانداری کێوی لێم ئەڕەوێنەوە‬ ‫لە راوی دەشت بەشبڕاوی کردوم"‬ ‫گلگامێش ئاخافت‪ ،‬بە نێچیروانی وت‪:‬‬ ‫"هەی نێچیروان! رابە بڕۆ کەنیزێکی سۆزانی لە گەڵ خۆت ببە‬ ‫کاتێ ئەو دێت بۆ سەر چاوە بۆ ئاودانی گیاندار‬ ‫با ئەم جلەکانی داکەنێ و جوانیە داپۆشراوەکانی لەشی خۆی دەر بخا‬ ‫ئەگەر بینی لێی نزیک ئەبێتەوە و رائەکێشرێ‬ ‫ئەوسا گیاندارەکانی کە لە دەشتەکان دا لە گەڵی گەورە بون لێی ئەتەکنەوە"‬ ‫راوکەرەکە کەنیزێکی سۆزانی لە گەڵ خۆی برد‬ ‫جمین‪ ،‬کەوتنە رێ‬ ‫رۆژی سێیەم گەیشتنە جێی مەبەست‬ ‫نێچیروان و کەنیز لە شوێنەکەدا خۆیان مەاڵس دا و مانەوە‬ ‫رۆژێک و دوان لە سەرچاوەکە چاوەڕێ بون‬ ‫ئینجا گیانداری کێوی بۆ ئاوخواردنەوە هاتنە سەر ئاوەکە‬

‫ستونی چوارەم‬

‫گیاندارە کێویەکان هاتنە سەر ئاوەکە‪ ،‬شاد و دڵی خۆش بو‬ ‫ئەنکیدو کە لە هەردەکان لە دایک بوبو‬ ‫لە گەڵ ئاسکەکان دا گیای ئەخوارد و‪ ،‬لە گەڵ گیاندارەکان دا ئەهاتە سەر ئاوەکە‬ ‫بەوە دڵی خۆش ئەبو لە گەڵ چوارپێکان دا لە سەر ئاوەکە بو‬ ‫کەنیز چاوی پێ کەوت‪ ،‬کابرا دڕندەکەی بینی‬ ‫‪666‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫کەنیز زەبەالحێکی دی کە لە قواڵیی دەشتەکانەوە هاتوە‬ ‫نێچیروان چرپانی بە گوێی دا‪:‬‬ ‫"کەنیز! ئەمە ئەوە ئیتر مەمکەکانتی بۆ روت کە‬ ‫شوێنە داپۆشراوەکانی لەشتی بۆ هەڵماڵە تا قەشەنگیەکانی ببینێ‬ ‫مەسڵەمێرەوە‪ ،‬تێکەڵی بە‪ ،‬ئارەزوی تێدا بخرۆشێنە‬ ‫هەر کە بینیتی لێت ئەئاڵێ‬ ‫تۆش کراسەکەت فڕی بدە‪ ،‬با خۆی بدا بە سەرتا‬ ‫کابرای دڕندە فێری هونەری ژن بکە‬ ‫گیاندارەکانی لە دەشتەکان دا لە گەڵی گەورە بون لێی ئەتەکنەوە‬ ‫ئەگەر هۆگری تۆ ببێ و خۆشی بوێی"‬ ‫کەنیز مەمکی دەرهێنا‪ ،‬خۆی هەڵماڵی‬ ‫ئەویش خۆشیی لە قەشەنگیی لەشی ئەم وەرگرت‬ ‫نەسڵەمیەوە‪ ،‬ئارەزوی بەتینی تێدا خرۆشان‬ ‫ئەم جلەکانی داکەند‪ ،‬ئەویش خۆی دا بە سەری دا‬ ‫کابرای دڕندەی فێری هونەری ژن کرد‬ ‫کەوتە داوی و هۆگری بو‬ ‫ئەنکیدو شەش رۆژ و حەوت شەو لە گەڵ کەنیز رایبوارد‬ ‫پاش ئەوەی لە جوانیەکانی تێری خوارد‬ ‫روی وەرگێڕا بە الی ئاشنا گیاندارە کێویەکانی دا‬ ‫بەاڵم ئاسکەکان هەر کە ئەنکیدویان بینی یەکسەر هەڵیان تیزان‬ ‫دڕندەکانی دەشتەکە لە نزیکی رەوینەوە‬ ‫ئەنکیدو‪ ،‬تاسا‪ ،‬بڕستی لێ بڕا‬ ‫ویستی شوێنیان بکەوێ‪ ،‬کەچی ئەژنۆکانی لە دوی نەئەهاتن‬ ‫ئەنکیدو داهێزرا بو‪ ،‬وەکو جاران‪ ،‬نەیئەتوانی را بکا‬ ‫بەاڵم بو بە یەکێکی ژیر‪ ،‬خاوەن هەست و هۆشێکی فراوان‬ ‫گەڕایەوە لە بەر پێی کەنیزدا هەڵتوتا‬ ‫چاوی بڕیە دەموچاوی‬ ‫گوێی بۆ شل کرد چی پێ ئەڵێ‪ ،‬پێی وت‪:‬‬ ‫"ئەنکیدو تۆ ئێستا ژیری شێوەی خودات لێ نیشتوە‬ ‫ئیتر بۆچی لە دەشتەکان دا لە گەڵ گیانداران دا ئەسوڕێیتەوە؟‬ ‫وەرە بتبەم بۆ ئوروکی شورەدار‬ ‫بۆ یانەی پیرۆز‪ ،‬نشینگەی ئان‌و و ئیشتار‬ ‫کە گلگامێشی خاوەن زۆر و توانای لێ ئەژی‬ ‫وەکو گاکێوی بە سەر هەمو خەڵک دا زاڵە"‬ ‫‪666‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫قسەکانی لێ وەرگرت‪ ،‬دڵی خۆش بو چونکە ئەیویست هاودەمێکی هەبێ‬ ‫ئەنکیدو وەاڵمی کەنیزی دایەوە پێی وت‪:‬‬ ‫"دەی ژنەکە! بمبە‬ ‫بۆ یانەی پاک‪ ،‬نشینگەی ئان‌و و ئیشتار‬ ‫کە گلگامێشی خاوەن زۆر و توانای لێ ئەژی و‬ ‫وەکو گاکێوی بە سەر هەمو خەڵک دا زاڵە‬ ‫من روبەڕوی ئەبمەوە و بە قسەی رەق ئەیدوێنم"‬

‫ستونی پێنجەم‬

‫لە ناو جەرگەی ئوروک دا ئەنەڕێنم‪" :‬من بەهێزترم‬ ‫بەڵێ! منم ئەوەی چارەنوسەکان ئەگۆڕێ‬ ‫ئەوەی لە هەردەکان لە دایک بوبێ‪ ،‬ئەوە بەهێزترە"‬ ‫(کەنیز وتی)‪:‬‬ ‫"دەی وەرە با بڕۆین تا روخسارت ببینێ‬ ‫رێنوێنیت ئەکەم بۆ الی گلگامێش‪ ،‬من ئەزانم لە کوێیە‬ ‫بەڵێ! ئەی ئەنکیدو وەرە بۆ ئوروکی شورەدار‬ ‫لەوێ کە خەڵک بە جوانترین خشڵ خۆیان ئەڕازێننەوە و‬ ‫هەمو رۆژێ وەکو جەژن ئاهەنگ ئەگێڕن‬ ‫لەوێ‪ ....‬کوڕان‪...‬‬ ‫کچانی‪ ...‬قەشەنگ‬ ‫بۆنی عەتریان لێ دێ‬ ‫مەزنەکان کێش ئەکەن بۆ ناو خەوتنگەکانیان‬ ‫تۆش ئەی ئەنکیدو کە بە تەمای خۆشگوزەرانیت‬ ‫گلگامێشی ئەهلی رابواردنت پیشان ئەدەم‬ ‫ئەبێ سەیری بکەیت و لە روخساری بڕوانی‬ ‫ئەیبینی بە پیاوەتی و توانای خۆیەوە ئەنازێ‬ ‫لەشی بە رابواردن و ئارەزو رازاوەتەوە‬ ‫لە تۆ بە تواناترە‪ ،‬شەو و رۆژ ناسرەوێ‬ ‫تۆش ئەی ئەنکیدو واز بێنە لە غەڕایی و خۆهەڵکێشان‬ ‫شاماش ئاگای لە گلگامێشە و خۆشی ئەوێ‬ ‫ئان‌و و ئینلیل و ئایا تێگەیشتنێکی زۆریان پێ بەخشیوە‬ ‫پێش ئەوەی تۆ لە هەردەکانەوە بجمێی‬ ‫گلگامێش لە ئوروک تۆ لە خەودا ئەبینێ"‬ ‫بە راستی گلگامێش لەو کاتەدا لە خەو بێ‌دار بوەوە‬ ‫دەستی کرد بە گێڕانەوەی خەونەکەی بۆ دایکی‪ ،‬وتی‪:‬‬ ‫‪667‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫"دایکە! دوێشەو خەونێکم دیوە‬ ‫بینیم من بە فیزەوە بە ناو پاڵەوانەکان دا ئەڕۆیشتم‬ ‫ئەستێرەکانی ئاسمان دەرکەوتن‬ ‫یەکێکیان‪ ،‬وەکو هەسارەی ئاسمانیی ئان‌و‪ ،‬بە سەر من دا کەوت‬ ‫ویستم لە سەر خۆمی البدەم قورس بو نەمتوانی‬ ‫ویستم بیلەقێنم نەمتوانی بیجوڵێنم‬ ‫خەڵکی ئوروک لێی کۆبونەوە‬ ‫خەڵک تێی وروکان و پاڵیان بەیەکەوە ئەنا‬ ‫پاڵەوانەکان دەوریان دا‬ ‫هاوڕێکانم قاچیان ماچ ئەکرد‬ ‫منیش خۆشم ویست و دانەویمەوە بۆی وەکو چۆن بۆ ژنێ دائەنەوم‬ ‫هەڵمبڕی و هاویشتمە بەر پێت‬ ‫تۆش کردت بە هاوتای من"‬ ‫نینسون‪ ،‬دایکی گلگامێش‪ ،‬بینای زانا‪ ،‬شارەزای هەمو شت‪ ،‬بە گلگامێشی وت‪:‬‬ ‫"بینینی ئەستێرەی ئاسمان‪ ،‬هاوتاکەتە‬ ‫کە وەکو هەسارەی ئاسمانیی ئان‌و بە سەر تۆدا کەوت‬ ‫ئەوەی ویستت الیبەری و قورس بو نەتتوانی‬ ‫ویستت بیلەقێنی و نەتتوانی‬ ‫تۆش خۆشت ویست و بۆی دانەویتەوە وەکو چۆن بۆ ژنێ دائەنەوی‬ ‫ئینجا هاویشتتە بەر پێی من‬ ‫من خۆم کردومە بە هاوتای تۆ‬ ‫ئەوە هاوەڵێکی بەهێزە‪ ،‬لە تەنگانەدا دۆستێکی هاوکارە‬ ‫بەهێزترینی واڵتە و خاوەن زاتێکی پتەوە‬ ‫ورەی وێنەی ورەی ئانویە خاوەن توانایەکی زۆرە‬ ‫ئەوەش کە تۆ خۆشت ویستوە و بۆی دانەویوی وەکو چۆن بۆ ژنێ دائەنەویت‬ ‫واتە لە گەڵت ئەبێ و دەستت لێ بەر نادا‬ ‫ئەمەیە لێکدانەوەی خەونەکەت"‬ ‫ئینجا گلگامێش خەونێکی تری بۆ دایکی گێڕایەوە‪:‬‬ ‫"دایکە! خەونێکی ترم دیوە‬ ‫لە ئوروکی شورەداردا تەورێک دانرا بو‬ ‫خەڵکی ئوروک لێی کۆبونەوە و تێی وروکان‬ ‫منیش حەزم لێ کرد‪ ،‬بۆی دانەویمەوە وەکو ژن بێ‬ ‫ئینجا هاویشتمە بەر پێت تۆش کردت بە هاوتای من"‬

‫‪660‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫دایکی گلگامێش‪ ،‬دانای خۆشەویست‪ ،‬بە کوڕەکەی وت‬ ‫نینسون‪ ،‬دانای بینا‪ ،‬بە گلگامێشی وت‪:‬‬ ‫"ئەو تەورەی بینیوتە‪ ،‬پیاوە‬ ‫ئەوەش کە خۆشت ویستوە و بۆی دانەویوی کە وەکو بۆ ژن دانەویتەوە‬ ‫من ئەیکەم بە هاوتای تۆ‬ ‫لێکدانەوەکەی ئەوەیە‪ :‬هاوڕێیەکی بەهێز‪ ،‬دۆستێکی هاوکار‪ ،‬دێتە ال‌ت‬ ‫بەهێزترینی واڵتە و خاوەن زاتێکی پتەوە‬ ‫ورەی وێنەی ورەی ئانویە خاوەن توانایەکی زۆرە"‬ ‫گلگامێش دەمی کردەوە بە دایکی وت‪:‬‬ ‫"خۆزگە ئەم نوقاڵنەیە‪ ،‬بە ویستی ئینلیلی مەزن‪ ،‬ئەهاتە دی‬ ‫هاوڕێیەکم ئەبو دۆستێکی ئامۆژگاریکار بوایە‬ ‫منیش ئەبومە هاوڕێ و دۆستی دڵسۆزی ئەو"‬

‫خشتی دوەم‬

‫لە کاتێک دا گلگامێش لێکدانەوەی خەونی دوەمی ئەپرسی‬ ‫کەنیز ئەنکیدوی ئەدوان‪ ،‬ئەویش لە بەردەمی دا هەڵتوتا بو‬ ‫هەردوکیان خەریکی خۆشەویستی و رابواردن بون‬ ‫ئەنکیدو هەردەکانی شوێنی لە دایکبونی خۆی لە بیر چوبوەوە‬ ‫ئەنکیدو شەش رۆژ و حەوت شەوی بە دڵداری لە تەک کەنیز بەسەربرد‬ ‫ئینجا کەنیز بە ئەنکیدوی وت‪:‬‬ ‫"ئەنکیدو هەرچەند سەیرت ئەکەم‪ ،‬الی من لە خوا ئەچی‬ ‫لە بەرچی بە دەشتەکان دا ئەسوڕێیتەوە و لە گەڵ گیانداران ئەلەوڕێی‬ ‫وەرە با من دەستت بگرم بتبەم بۆ ئوروکی پڕ لە بازاڕ‬ ‫بۆ یانەی پیرۆزی نشینگەی ئان‌و‬ ‫هەستە ئەنکیدو دەستت بگرم بتبەم بۆ ئایئانا نشینگەی ئان‌و‬ ‫ئەو جێیەی گلگامێشی توانا و بەکاری لێیە‬ ‫ئەوسا تۆ چەندە خۆتت خۆش ئەوێ ئەوەندەش ئەوت خۆش ئەوێ‬ ‫دەی رابە لە سەر ئەرزی مافوری شوانان"‬ ‫قسەکانی بیست و لە گوێ گرت‬ ‫ئامۆژگاری ژنەکە کاری کردە دڵی بە قسەی کرد‬ ‫ئەویش کراسەکەی کرد بە دو کەرتەوە‬ ‫نیوەی کردە بەری ئەو‪ ،‬خۆیشی نیوەکەی تری پۆشی‬ ‫پەلی گرت وەکو چۆن پەلی مناڵ ئەگیرێ‬ ‫بردی بۆ کۆڵیتی شوانەکان‪ ،‬بۆ الی کۆزەکان‬ ‫شوانەکان لێی کۆبونەوە‬ ‫‪665‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫ستونی سێیەم‬

‫بە شیری گیاندارانی کێوی پەروەردە بوبو‬ ‫کاتێ نانیان بۆ دانا سەری سوڕما و پەشۆکا‬ ‫بە وردی تێی روانی‬ ‫بەڵێ ئەنکیدو نازانێ چۆن نان ئەخورێ‬ ‫چونکە بە مژینی شیری گیانداری کێوی راهاتبو‬ ‫فێر نەکرابو بادەی بەهێز چۆن ئەخورێتەوە‬ ‫کەنیز دەمی کردەوە بە ئەنکیدوی وت‪:‬‬ ‫"ئەنکیدو! نانەکە بخۆ ئەمە مایەی ژیانە‬ ‫بادە بەهێزەکە بخۆرەوە ئەمە نەریتی واڵتە"‬ ‫ئەنکیدو لە نانەکەی خوارد تا تێر بو‬ ‫لە بادە بەهێزەکەش حەوت پەرداخی خواردەوە‬ ‫گیانی کەوتە فڕین و سنگی کرایەوە‪ ،‬دڵی خۆش بو‪ ،‬روی گەشایەوە‬ ‫لەشە تیسکنەکەی پاک کردەوە بە رۆن چەوری کرد‬ ‫بو بە مرۆڤ‪ ،‬بەرگی پۆشی وەک زاوای لێ هات‬ ‫چەکەکەی هەڵگرت کەوتە راونانی شێرەکان بۆ ئەوەی شوانەکان بە شەو ئاسودە بن‬ ‫گورگی رەتاند و شێری بەزاند‬ ‫شوانەکان توانییان بە شەو بە دڵنیایی هەڵئاژێن‬ ‫ئەنکیدو بو بە پاسەوان و یاریدەدەریان‬ ‫ئەوە پیاوی بەهێز و یەکە پاڵەوان‬ ‫‪......‬‬

‫ستونی چوارەم‬

‫‪......‬‬ ‫ئەنکیدو دڵخۆش بو‪ ،‬بەزم و ئاهەنگی گێڕا‬ ‫کە چاوی هەڵبڕی کابرایەکی بینی‬ ‫بە کەنیزی وت‪" :‬هەی کەنیز! ئەو کابرایەم بۆ بێنە‬ ‫بۆچی هاتوە بۆ ئێرە؟ ئەمەوێ ناوی بزانم"‬ ‫کەنیز کابرای بانگ کرد‪ ،‬هاتە الی‪ ،‬بینی و پێی وت‪:‬‬ ‫"کابرا پەلەی چیتە؟‬ ‫لەبەرچی ئەم رێ سەختەت پێواوە؟"‬ ‫کابرا دەمی کردوە بە ئەنکیدوی وت‪:‬‬ ‫" هەڵی کوتاوەتە سەر یانەی کۆبونەوە کە دانراوە بۆ خەڵک و بۆ زەماوەن‬ ‫نەنگی و گاڵویی لە شارەکەدا باڵ‌و کردۆتەوە‬ ‫رە وشتی قێزەون و بێگاری بە سەر شارە نەگبەتەکەدا سەپاندوە‬ ‫تەپڵیان تەرخان کردوە بۆ شای ئوروکی خاوەن بازاڕەکان‬ ‫‪665‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫بۆ ئەوەی بە پێی دەنگەکەی‪ ،‬ئەو بوکە هەڵبژێرێ کە ئارەزوی لێیەتی‬ ‫بۆ گلگامێش‪ ،‬شای ئوروکی خاوەن بازاڕ‪ ،‬تەپڵ لێ ئەدرێ تا بوک هەڵبژێرێ پێش هاوسەرەکەی‬ ‫ئەو‪ ،‬لە پێش مێردەکەی دا‪ ،‬ئەبێ بە زاوای یەکەم‬ ‫(ئەوان ئەڵێن) خودا وای ویستوە‬ ‫بڕیاری بۆ دراوە لەوەتی ناو‌کی بڕاوە"‬ ‫کابرا کە ئەم قسانەی گێڕایەوە ئەنکیدو روی گرژ بو‬ ‫‪.....‬‬

‫ستونی پێنجەم‬

‫ئەنکیدو پێش کەوت‪ ،‬کەنیزیش لە دوایەوە‬ ‫کاتێ گەیشتە ناو ئوروکی خاوەن بازاڕی گەورە‬ ‫خەڵک لێی کۆبونەوە‬ ‫کاتێ لە شەقامی ئوروک‪ ،‬لە شوێنی بازاڕ‪ ،‬راوەستا خەڵک لێی گردبونەوە‪ ،‬ئەیان وت‪:‬‬ ‫"ئەمە لە بیچم دا هاوتای گلگامێشە‬ ‫بەاڵم بااڵی لەو کورتترە و ئێسقانی لەو پتەوترە‬ ‫بەهێزترینی ئەوانەی دەشتەکانە‪ ،‬خاوەن توانای زۆرە‬ ‫شیری گیانداری دەشتەکانی خواردوە‬ ‫ئوروک دەنگی تەقەتەقی چەکی لێ نابڕێ"‬ ‫پاڵەوانەکان خۆشییان پێ کەوت و وتیان‪:‬‬ ‫"پاڵەوانێکی مڵۆزم بۆ پاڵەوانە قۆزەکە پەیدا بوە‬ ‫بەڵێ بۆ گلگامێش‪ ،‬هاوشێوەی خودا‪ ،‬هاوتا و هاووێنەی بۆ پەیدا بوه"‬ ‫کە خەوتنگەیان بۆ ئاشخارا ئامادە کرد‬ ‫گلگامێش هاتە نزیکی بۆ ئەوەی شەو بچێتە پاڵ خواژن‬ ‫ئەنکیدو لە سەر رێی دا وەستا رێگەی چونە ژورەوەی لە رودا داخست‬

‫ستونی شەشەم‬

‫‪.......‬‬ ‫گلگامێش ئەنکیدوی خرۆشاوی بینی‬ ‫کە لە هەردە لە دایک بوە و قژە درێژەکەی سامی داوە بە سەری‬ ‫هەڵی کوتایە سەری و پەالماری دا‬ ‫‪.......‬‬ ‫لە بازاڕی واڵت دا بە یەک گەیشتن‬ ‫ئەنکیدو بە قاچ دەرگای ماڵەکەی لە گلگامێش گرتوە‬ ‫رێی نەدا گلگامێش بچی بۆ ناو خەوتنگاکە‬ ‫باوەشیان کرد بە یەکتری دا‬ ‫‪665‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫زۆرانیان ئەگرت‪ ،‬وەکو دو گاکێوی ئەیانبۆڕاند‬ ‫ئەستونی دەرگاکەیان شکان و دیوارەکە لەرزی‬ ‫هەردوکیان یەکترییان گرت بو‬ ‫گلگامێش و ئەنکیدو وەکو دو گاکێوی خۆیان راگرت بو‪ ،‬یەکتریان ئەهێنا و ئەبرد کاتێ گلگامێش دانەویەوە و‬ ‫پێی لە زەوی گیر کرد بو (بۆ ئەوەی ئەنکیدو بەرز بکاتەوە) ئاوڕی دایەوە ویستی بەردەوام بێ‬ ‫بەاڵم توڕەبونەکەی نیشتەوە‬ ‫کە توڕەبونەکەی نیشتەوە ئەنکیدوش پێی وت‪:‬‬ ‫"تۆ یەکە پیاوی‪ ،‬دایکێ تۆی بوە‪ ،‬نینسون‪ ،‬چێڵی کێوی پیرۆزە‪،‬‬ ‫ئینلیل سەری بە سەر خەڵک دا بەرز کردی‬ ‫شاهێتی مرۆڤی بە تۆ بەخشی"‬

‫خشتی سێیەم‬ ‫ستونی یەکەم‬

‫‪......‬‬ ‫(سەرەتاکەی شێواوە‪.‬‬ ‫بۆ ئەوەی روداوەکانی پێکەوە ببەسترێنەوە لە گەڵ پاشماوەی خشتەکانی چوارەم و پێنجەم و شەشەم لێک‬ ‫دراون‬ ‫‪....‬‬ ‫وا دەرئەکەوێ گلگامێش و ئەنکیدو بو ن بە هاوڕێ گلگامێش لە کابرایەکی زۆردارەوە گۆڕاوە بۆ کەسێکی تر‬ ‫کە ئەیەوێ بچێ بۆ جەنگەڵی دارکاژ خومبابا رەمزی بەدیی لە ناو ببا‪.‬‬ ‫‪.......‬‬ ‫ئەنکیدو گەرەکێتی ژیوانی بکاتەوە)‬ ‫‪......‬‬ ‫لە بەر چی گەرەکتە ئەم کارە ئەنجام بدەی؟‬ ‫بۆچی بڕیارت داوە بچی بۆ جەنگەڵەکە؟‬ ‫‪.....‬‬ ‫یەکترییان ماچ کرد و پەیمانی دۆستایەتییان بەست‬ ‫‪.....‬‬ ‫دایکی گلگامێشی‪ ،‬شارەزای هەمو شت‪ ،‬دەستی بۆ شاماش بەرز کردەوە‬

‫ستونی دوەم‬

‫‪........‬‬ ‫دڵی ئەنکیدو پڕ بو لە خەم‪ ،‬چاوەکانی پڕ بون لە فرمێسک‬ ‫هەناسەی ساردی هەڵکێشا‬ ‫گلگامێش دڵی دایەوە پێی وت‪:‬‬ ‫‪666‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫"هاوڕێ! بۆچی چاوەکانت فرمێسکیان تێ زاوە‬ ‫دڵت پڕ بوە لە خەم‪ ،‬هەناسەی سارد هەڵ ئەکێشێ؟"‬ ‫ئەنکیدو دەمی کردەوە بە گلگامێشی وت‪:‬‬ ‫"هاوڕێ! وا هەست ئەکەم خەریکە ئەخنکێم‬ ‫هەردو باسکم داهێزراون‬ ‫تینوتاوم تێدا نەماوە"‬ ‫گلگامێش روی دەمی کردە ئەنکیدو وتی‪:‬‬ ‫"لە جەنگەڵەکە خومبابای ترسناکی لێیە‬ ‫با بچین من و تۆ بیکوژین‬ ‫بۆ ئەوەی بەدیی لە سەر ئەرز بسڕینەوە"‬ ‫‪....‬‬ ‫ئەنکیدو دەمی کردەوە بە گلگامێشی وت‪:‬‬ ‫"هاوڕێ! کاتێ لە دەشتەکان و هەردە بەرینەکان دا‬ ‫لە گەڵ گیاندارەکان دا ئەسوڕامەوە‪ ،‬زانیم‬ ‫جەنگەڵەکە لە هەر الیەکیەوە ماوەی دەهەزار سەعات درێژ ئەبێتەوە‬ ‫کێ ئەوێرێ بچێتە ناو قواڵییەکەیەوە‬ ‫نەڕەی خومبابا وەکو گرمەی تۆفانە‬ ‫ئاگر لە دەمی دەر دێ‪ ،‬هەناسەکانی کوشندەن!‬ ‫لە بەرچی گەرەکتە ئەم کارە ئەنجام بدەی؟‬ ‫کەس ناتوانێ پەالماری خومبابا بدا"‬ ‫گلگامێش دەمی کردەوە بە ئەنکیدوی وت‪:‬‬ ‫"بڕیارم داوە بە چیاکانی دارکاژدا هەڵ زنێم‬ ‫بچمە ناو جەنگەڵەکەوە‪ ،‬بۆ ناو نشینگەی خومبابا‬ ‫لە گەڵ خۆم تەورێ ئەبەم شەڕی پێ بکەم‬ ‫تۆ بۆ خۆت لێرە بە‪ ،‬من بە تەنیا ئەڕۆم"‬ ‫‪......‬‬ ‫ئەنکیدو دەمی کردەوە بە گلگامێشی وت‪:‬‬ ‫"چۆن ئەتوانین بچینە ناو جەنگەڵی دارکاژەوە‪،‬‬ ‫پاسەوانەکەی‪ ،‬ئەی گلگامێش‪ ،‬جەنگاوەرێکە خەو ناچێتە چاوی؟‬ ‫‪......‬‬ ‫ئینلیل دایناوە جەنگەڵی دارکاژ بپارێزێ‬ ‫بیچمەکەی وا داڕشتوە خەڵک بترسێنێ‬ ‫نەڕەی خومبابا وەکو گرمەی تۆفانە"‬ ‫گلگامێش دەمی کردەوە بە ئەنکیدوی وت‪:‬‬ ‫"هاوڕێ! کێ ئەتوانێ هەڵکشێ بۆ ئاسمان‬ ‫‪666‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫تەنیا خواکانن کە هەتا سەر لە گەڵ شاماش ئەژین‬ ‫بەاڵم رۆژگاری مرۆڤ دیاری کراوە‬ ‫هەرچییان کردوە بە با ئەچێ‬ ‫کەچی تۆ وەهات لێ هاتوە هێمان ئێمە لێرەین لە مردن ئەترسی‬ ‫ئەی کوا هێزی قارەمانێتیەکەت‬ ‫کەواتە من پێشت ئەکەوم با دەنگی تۆ با‌نگم بکا‪ :‬پێشکەوە‪ ،‬مەترسە!‬ ‫ئەگەر کوژرام ناوم نەمر ئەبێ‪ ،‬نەوەکانی داهاتو کە لە دایک ئەبن پێم ئەڵێن‪:‬‬ ‫گلگامێش لە زۆرانی خومبابای دێودا کوژراوە"‬ ‫‪........‬‬ ‫"بەم قسانەت دڵتەنگت کردوم‬ ‫من دەستم درێژ ئەکەم و درەختەکانی کاژ ئەبڕم‬ ‫بۆ ئەوەی ناوێکی نەمر بۆ خۆم دروست بکەم‬ ‫هاوڕێ! فەرمان دەر ئەکەم بۆ چەکسازەکان‪ ،‬بە ئامادەبونی خۆمان چەکمان بۆ دروست بکەن"‬ ‫فەرمان دەرچو بۆ چەکسازەکان‪ ،‬ئەوانیش کۆبونەوە و کەوتنە راوێژ‬ ‫چەکی گەورەیان دروست کرد‪ :‬تەوریان داڕشت هەریەکەیان سێ وەزنە بو‬ ‫شمشێری گەورەیان داڕشت دەمی هەر یەکێکیان دو وەزنە و مشتۆکانیان سی مەن و‪ ،‬کێالنەکانی لە زێڕ‬ ‫هەریەکەیان سی مەن بو‬ ‫گلگامێش و ئەنکیدو چەکدار بون بە چەکی هەر یەکەیان دە وەزنە بو‬ ‫خەڵک لە شەقامەکانی ئوروک لە بەر دەرگای حەوت الشیپانەیی دا کۆبونەوە‬ ‫خەڵک گلگامێشی لە کۆاڵنەکانی ئوروکی خاوەن بازاڕدا بینی‬ ‫پیرەکانی ئوروک لە بەردەم گلگامێش دا هەڵتروشکان‪ ،‬ئەویش قسەی بۆ کردن‪ .‬بەمجۆرە بۆیان دوا‪:‬‬ ‫"ئەی پیرەکانی ئوروکی خاوەن بازاڕ گوێ بگرن‬ ‫ئەمەوێ‪ ،‬من گلگامێش‪ ،‬ببینم ئەوەی باسی ئەکەن‬ ‫ئەوەی ناوەکەی واڵتانی لە ترس پڕ کردوە‬ ‫بڕیارم داوە لە جەنگەڵی کاژدا بە سەری دا زاڵ بم‬ ‫واڵت هەواڵی کوڕی ئوروک ببیستێ‬ ‫دەربارەی من بڵێن‪ :‬نەوەی ئوروک چەند ئازا و خورتە!‬ ‫دەستم درێژ ئەکەم‪ ،‬دارکاژ ئەبڕم بەوەش ناوێکی نەمر بۆ خۆم تۆمار ئەکەم"‬ ‫پیرەکانی ئوروکی خاوەن بازاڕ وەاڵمیان دایەوە‪ ،‬بە گلگامێشیان وت‪:‬‬ ‫"ئەی گلگامێش تۆ هێمان الوی و‬ ‫ئەنجامی ئەوەی بە تەمای بیکەی نازانی‬ ‫ئێمە بیستومانە خومبابا بیچمێکی سەیر و ترسناکی هەیە‬ ‫کێ بەرگەی چەکەکانی ئەگرێ؟‬ ‫‪666‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫لێڕەوارەکەش لە هەمو الیەکیەوە دەهەزار سەعاتی دوبارە درێژ ئەبێتەوە‬ ‫کێ ئەتوانێ بچێتە ناویەوە‬ ‫نەڕەی خومبابا وەکو گرمەی تۆفانە‬ ‫ئاگر لە دەمی دەردێ و هەناسەکانی کوشندەن‬ ‫لەبەرچی ئارەزوی ئەنجامدانی ئەم کارەت هەیە‬ ‫کەس بەرگەی خومبابا ناگرێ"‬ ‫کاتێ گلگامێش ئەم قسانەی لە ئامۆژگاریکارەکا نی بیست لە دەوری خۆی روانی و روی کردە هاوڕێکەی و‬ ‫پێکەنی‪ ،‬وتی‪:‬‬ ‫"هاوڕێ! چۆن وەاڵمیان بدەمەوە؟‬ ‫وەاڵمیان بدەمەوە بڵێم من لە خومبابا ئەترسم؟‬ ‫بە درێژایی ژیانم ئیتر لە ماڵ دەرناچم؟‬ ‫‪........‬‬ ‫ئینجا پیرەکانی ئوروک بە گلگامێشیان وت‪:‬‬ ‫"بە هیوای ئەوەی خوای پارێزەر پشتیوانت بێ‬ ‫بە هیوای ئەوەی بە سەالمەتی لە رێگەی گەڕانەوەت دا بتگێڕێتەوە‬ ‫بە سەالمەتی بتهێنێتەوە بۆ مینای ئوروک"‬ ‫ئینجا گلگامێش کڕنوشی بۆ خوا شاماش برد و نزای کرد‬ ‫"ئەی شاماش من ئەڕۆم دەستی نزا بۆ تۆ هەڵئەبڕم‬ ‫بە سەالمەتی بمهێنەرەوە بۆ مینای ئوروک‬ ‫بە هیوای ئەوەی گیانم چاکە و فەڕی بەر بکەوێ"‬ ‫ئینجا گلگامێش هاوڕێکەی داوا کرد و بەختی لێ پرسی‬ ‫‪........‬‬

‫خشتی شەشەم‬

‫فرمێسک بە روی گلگامێش دا هاتە خوارێ‬ ‫‪.......‬‬ ‫چەکەکانیان بۆ هێنا و شیرە گەورەکانیان پێدا کرد‬ ‫کەوان و تیریان دایە‪ ،‬تەورەکانی هەڵگرت‬ ‫کەوانی ئەنشانی کردە شانی و شیرەکەی کرد بە قەدی دا‬ ‫خەڵک هاتن بۆ الی گیل گامێش و هیوای گەڕانەوەی زویان بۆ خواست‬ ‫پیرەکان دەسخۆشییان لێ کرد و ئامۆژگارییان بۆ سەفەرەکەی پێ دا‬ ‫پێیان وت‪:‬‬ ‫"شاها! ئێمە لە ئەنجومەنی راوێژدا گوێڕایەڵی تۆ بوین‬ ‫تۆش گوێ لە ئێمە بگرە پێڕەوی ئامۆژگاریەکانمان بکە‬ ‫‪666‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫بە تەنیا پشت بە هێزی خۆت مەبەستە‬ ‫لە کارەکەت ورد بەرەوە و خۆت بپارێزە‬ ‫با ئەو پێش بکەوێ تۆ بکەوەرە دوای‬ ‫با ئەنکیدو لە پێشتەوە بڕوا‪ ،‬ئەو رێگاکە شارەزایە پێشتر پێی دا رۆیشتوە‬ ‫رێگەی جەنگەڵی دارکاژ بەڵەدە‪ ،‬با بچێتە ناو کون و کەلێنەکانیەوە‬ ‫ئەوەی لە پێشەنگ دا بێ هاوڕێکەی ئەپارێزێ‬ ‫با وریا بێ و‪ ،‬هوشیاری پاراستنی خۆی بێ‬ ‫خۆزگە شاماش ئارەزوەکانی بە دی ئەهێنای‬ ‫خۆزگە چاوەکانت ئەوەی بدیایە کە بە دەم وتت‬ ‫خۆزگە کوێرەڕێ داخراوەکانی بۆ ئەکردیتەوە‬ ‫رێگەی رۆیشتنی بۆ خۆش ئەکردی و گەوەی شاخەکانی لە بەر پێت دا تەخت ئەکرد‬ ‫خۆزگە شەو مایەی خۆشی و شادی بۆ ئەهێنای‬ ‫خۆزگە لوگالباندا پشتگیری ئەکردی‬ ‫وای لێ بکردیتایە ئارەزوەکانت بێنە دی‬ ‫وەکو مناڵ ئاواتەکانت جێبەجێ بونایە‬ ‫پاش کوشتنی خومبابا‪ ،‬کە تۆ بۆی ئەچی‪ ،‬هەردو پێت بشۆرە‬ ‫لە حەسانەوەی ئێوارەدا چااڵوێ هەڵکەنە‬ ‫با جەوەندەکەت هەمیشە پڕ بێ لە ئاوی پاک‬ ‫ئاوی سارد لە شاماش نزیک بکەرەوە‬ ‫ناوی لوگالباندا سەرومڕ بڵێرەوە"‬

‫ستونی سێیەم‬

‫گلگامێش دەمی کردەوە بە ئەنکیدوی وت‪:‬‬ ‫"دەی هاوڕێ با بچین بۆ پەرستگای ئەیگالما‬ ‫بۆ بەردەم نینسون‪ ،‬شاژنی مەزن‬ ‫نین سونی دانای بینای هەمو شت زان‬ ‫ئامۆژگاریمان ئەکات و هەنگاوەکانمان پتەو ئەکا"‬ ‫گلگامێش و ئەنکیدو بەرەو ئەیگالما چون‬ ‫گلگامێش چوە بەردەم نینسون‪ ،‬شاژنی مەزن‬ ‫گلگامێش چوە ژورەوە و لێی نزیک بوەوە‪ ،‬وتی‪:‬‬ ‫"ئەی نینسون! بڕیارم داوە کارێکی گەورە بکەم‬ ‫بە تەمای سەفەرێکی دورم بۆ نشینگەی خومبابا‬ ‫ئەچم بۆ شەڕێ ئەنجامەکەی نازانم‬ ‫بە تەمای پێوانی رێگایەکم تولەڕێکانی شارەزا نیم‬ ‫تا ئەو رۆژەی تێی دا ئەڕۆم و ئەگەڕێمەوە‬ ‫‪666‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫تا ئەگەمە جەنگەڵی گەورەی دارکاژ و‬ ‫خومبابا ئەکوژم و‬ ‫هەرچی بەدییەک لە سەر روی ئەرزە‪ ،‬شاماش رقی لێیەتی‪ ،‬ئەیسڕمەوە‬ ‫الی شاماش بۆم بپاڕێرەوە"‬ ‫ئەودەم نینسون چوە ژورەکەی خۆی‬ ‫کەوایەکی پۆشی شایستەی لەش و الری بێ‬ ‫خشڵێکی رازاوەی کرد بە خۆی دا شایستەی سنگی بێ‬ ‫تاجێکی نایە سەری‬ ‫ئینجا سەرکەوتە سەربان و پێشکەوت بۆ الی شاماش‬ ‫بوغوردی سوتان‬ ‫قوربانیی پێشکەش کرد و دەستی بۆ شاماش هەڵبڕی‪ ،‬وتی‪:‬‬ ‫"بۆچی دڵێکت داوە بە کوڕەکەم نائارامە ئۆقرە ناگرێ؟‬ ‫ئێستاش هانت داوە سەفەرێکی دور بکا بۆ نشینگەی خومبابا‬ ‫توشی شەڕێ ئەبێ ئەنجامەکەی نازانێ‬ ‫رێگایەک ئەپێوێ رێچکەکانی شارەزا نیە‬ ‫تا ئەو رۆژەی تێی دا ئەڕوا و ئەگەڕێتەوە‬ ‫تا ئەگاتە جەنگەڵی دارکاژ و‬ ‫خومبابا ئەکوژێ‬ ‫هەرچی بەدییەکی لە سەر روی ئەرزەو تۆ رقت لێیەتی ئەسڕێتەوە‬ ‫خۆزگە بوکەکەت ئای بیری ئەخستیتەوە‬ ‫تا بە پاسەوانی شەو و ئەستێرە و سینی باوکتی بسپێری‬ ‫کاتێ تۆ لە ئاسمان ئاوا ئەبی"‬

‫ستونی چوارەم‬

‫‪......‬‬ ‫ئینجا بغوردی کوژانەوە‪ ،‬کەوتە نزاکردن‪ ،‬رەبەنەکان و کەنیزەکە پیرۆزەکان و زێوانەکانی کۆکردەوە‬ ‫ئەنکیدوی بانگ کردە الی خۆی‪ ،‬راسپاردەی دایە‪ ،‬وتی‪:‬‬ ‫"ئەی ئەنکیدوی خورت‪ ،‬ئەگەرچی لە منداڵدانی من دا نەگوراوی‬ ‫بەاڵم لە ئێستاوە تۆم کرد بە کوڕی خۆم"‬ ‫ئینجا ملوانکەیەکی گەوهەری کردە ملی بۆ ئەوەی لێی دڵنیا بێ‬ ‫پێی وت‪:‬‬ ‫"وا من ئێستا متمانەت پێ ئەکەم کوڕەکەمت پێ بسپێرم بە سەالمەت بۆم بگەڕێنەرەوە"‬ ‫‪..........‬‬

‫‪667‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫پاش بیست سەعاتی دوبارەی سەفەر بە توێشویەکی کەم‬ ‫پاش سی سەعاتی دوبارە راوەستان بۆ بەسەربردنی شەو‬ ‫ماوەی سەفەری مانگ و نیوێکیان بە سێ رۆژ بڕی‬ ‫چااڵوێکیان هەڵکەند و لە خوا شاماش نزیک بونەوە‬ ‫پاش ئەوەی ئەو رێ درێژەیان پێوا گەیشتنە نزیک دەراوی جەنگەڵ‬ ‫دەراوێکی سەیر بو دیمەنەکەی سەری سوڕمانن‪ ،‬هێشتا نەگەیشتبونە جەنگەڵ‬ ‫دیمەنی درەختی کاژ لە دەراوەکەی دا سەرنجی راکێشان‬ ‫بەرزاییان حەفتاودو باڵ و پانیی دەراوەکەش بیست و چوار باڵ بو‬ ‫دێوێکیان بینی خومبابا لەوێ داینا بو بیپارێزێ‬ ‫ئەنکیدو‪ ،‬گلگامێشی هاوڕێی هان دا پێش بکەوێ‬ ‫بۆ ئەوەی پاسەوانەکە بگرێ بەر لەوەی چەکەکەی لێ بسێنێ‬ ‫گلگامێش غیرەت گرتی‪ ،‬هەردو هاوڕێ بە پەلە پەالماریان دا و کوشتیان‬ ‫بەاڵم کە ئەنکیدو ویستی بچێتە ناو جەنگەڵەکە‬ ‫بە هۆی دەرگا ئەفسوناویەکەوە هێزی لە بەر بڕا‪ ،‬گلگامێشی گاز کرد‪ ،‬لە هاتن هوشیاری کردەوە‬ ‫بەاڵم گلگامێش هاوڕێکەی هان دا پێی وت‪:‬‬ ‫"پاش ئەوەی ئەم هەمو ناڕەحەتیەمان دی و‬ ‫ئەم رێگە دورەمان پێوا ئەشێ بە نائومێدی بگەڕێینەوەی بۆ ئەو جێیەی لێوەی هاتوین؟‬ ‫تۆ کە شەڕ و چورتمت دیوە‪ ،‬غیرەت بدە بەر خۆت و لە گەڵم بە‬ ‫ئازایەتیەکەتت بۆ دێتەوە‪ ،‬ترس و سستیت ئەڕەوێتەوە‬ ‫ئاخۆ هاوڕێکەم شایانی ئەوەیە سڵ بکاتەوە و دوا بکەوێ؟‬ ‫نەخێر هاوڕێ ئەبێ بڕۆین بۆ پێشەوە بچینە ناو جەرگەی جەنگەڵەکەوە‬ ‫هەر یەکەمان ئەویتر بپارێزێ‪ ،‬خۆ ئەگەر لەم شەڕەدا گالین‬ ‫دوای خۆمان ناوێکی نەمر بەجێ ئەهێڵین"‬ ‫‪........‬‬ ‫هەردو پاڵەوان لە دەراوی جەنگەڵ تێپەڕین گەیشتنە ناوجەرگەکەی‪ ،‬چیای سەوزیان بەدی کرد‪ ،‬لە دیمەنی‬ ‫جەنگەڵی دارکاژ و جوانیە ئەفسونیەکەی سەریان سوڕما‪ ،‬شوێنپێی دێوی جەنگەڵ خومبابایان هەڵگرت لە ناو‬ ‫ئەوانەی بینییان کێوی کاژی تایبەت بە ماخوایان بینی کە تەختی ماخوا ئەرنینی ئیشتار بو کە دارکاژەکان‬ ‫لەبەردەم ئەو کێوەدا بە بەرزیی سێبەریان کرد بو کە خۆشی و شادییان ئەهێنا‬ ‫لە کاتی ئاوابونی رۆژدا گلگامێش چااڵوێکی هەڵکەند و نزیک کەوتەوە بە شاخەکەدا هەڵزنا و ئاوی پیرۆزی‬ ‫رشت و توێشوی دەرهێنا‬ ‫داوای لە کێوەکە کرد خەوێکی پێ ببینێ مزگێنی شادی بداتێ‬ ‫ئینجا هەردو هاوەڵ بۆ حەسانەوە هەڵئاژیان زۆرزو خەویان لێ کەوت‬ ‫گلگامێش خەونێکی دی‬ ‫لە خەو هەستا خەونەکەی بۆ هاوەڵەکەی گێڕایەوە وتی‪:‬‬ ‫‪660‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫"کێ بو بە ئاگای هێنام ئەگەر تۆ نەبویت؟‬ ‫هاوڕێ خەونێکم دی‪ ،‬بینیم ئێمە لە بناری کێوێک دا راوەستا بوین‬ ‫لە ناکاو کێوەکە هەرەسی هێنا‪ ،‬ئێمەش‪ ،‬من و تۆ‪ ،‬وەکو دو مێشی پچکۆلە بوین‬ ‫لە خەونی دوەم دا بینیم کێوەکە هەرەسی هێنا‬ ‫بە سەر من دا روخا و قاچی گرتم‪ .‬ئینجا روناکیەکی بڵێسەدار دەرکەوت پرشنگی باڵ‌و بوەوە بە سەر ئەرزدا‬ ‫منی لە ژێر کێوەکەدا دەرهێنا و ئاوی دەرخوارد دام دڵم خۆش بو"‬ ‫ئەنکیدو وەاڵمی گلگامێشی هاوەڵی دایەوە و خەوەکەی بۆ لێکدایەوە وتی‪:‬‬ ‫" خەونەکەت‪ ،‬هاوڕێ‪ ،‬مانایەکی باشی هەیە و مژدەیەکی خۆشە‬ ‫ئەو کێوەی بە سەرتا روخا خومبابایە‪ ،‬ئێمەش بە سەری دا زاڵ ئەبین و ئەیکوژین"‬ ‫دیسان بە کێوەکەدا هەڵزنانەوە گلگامێش خەونێکی تری دی وای لێکدایەوە مژدەی سەرکەوتنیانە لە‬ ‫روبەڕوبونەوەی دێ‌و خومبابا دا‬ ‫دەمی روب ەروبونەوەی یەکالکەرەوە نزیک بوەوە‪ ،‬کاتێ گلگامێش بە وەشاندنی تەورەکەی دەستی کرد بە‬ ‫بڕینەوەی دارکاژەکان‪ ،‬خومبابا دەنگەکەی بیست‬ ‫توڕە بو‪ ،‬خرۆشا و نەڕاندی‪:‬‬ ‫"چ بێگانەیەک هاتۆتە ناوەوە‬ ‫هێمنی جەنگەڵ و نەونەمامە تازەکانی لە کێوەکەم دا تێک داوە؟‬ ‫کێیە دارکاژەکان ئەبڕێتەوە؟"‬ ‫خومبابا خۆی ساز دا بۆ پەالماردانیان‪ ،‬هەردو هاوەڵ ترسیان لێ نیشت‬ ‫لە سەرەڕۆیی خۆیان و لە هاتنیان بۆ ناو جەنگەڵی دارکاژ ژیوان بونەوە‬ ‫لە خوا شاماش پاڕانەوە پشتیوانی‌یان بێ لەم چورتمە دەربچن‬ ‫خوا بە هاواریانەوە چو‪ ،‬پرسەکە هەڵگەڕایەوە‬ ‫شاماش گێژەڵوکەیەکی توندی هەڵکرد‪ ،‬کردی بە گژ خومبابا دا‬ ‫شپرزەی کرد‪ ،‬لە جوڵەی خست‪ ،‬خۆی دا بە دەستەوە‬ ‫پاڕایەوە نەیکوژن‪ ،‬ببێتە نۆکەری دیلی گلگامێش و‬ ‫جەنگەڵی جادولێکراو و درەختەکانی بکاتە موڵکی ئەو‬ ‫گلگامێش دڵی نەرم بو خەریک بو وازی لێ بهێنێ‪ ،‬بەاڵم ئەنکیدوی هاوڕێی هانی دا بیکوژێ‪ ،‬کوشتیان و‬ ‫سەریان بڕی‬ ‫‪.....‬‬

‫خشتی شەشەم‬

‫گلگامێش قژە درێژەکەی شۆرد و چەکەکەی تیژ کرد‬ ‫پرچەکانی بە سەر شانی دا بەردایەوە‬ ‫جلە چڵکنەکانی داکەند بەرگی خاوێنی پۆشی‬ ‫بە خشڵی جوان خۆی رازانەوە‬ ‫کاتێ تاجەکەی نایە سەری‬ ‫‪665‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫ئیشتاری شکۆدار چاوی هەڵبڕی‬ ‫لە قەشەنگیی گلگامێشی نۆڕی‪ ،‬گازی کرد‪:‬‬ ‫"گلگامێش! وەرە ببە بە هاوسەری هەڵبژێردراوم‬ ‫تۆوی خۆتم پێ ببەخشە خۆشیی لێ وەربگرم‬ ‫تۆ ببە بە مێردم و منیش ئەبم بە ژنت‬ ‫گالیسکەیەکت بۆ سازئەکەم لە بەردی الجیوەرد و لە زێڕ‬ ‫پێچکەکانی لە ئاڵتون و شاخەکانی لە برونز بێ‬ ‫بۆ راکێشانی لە باتی ئێستری گەورە دێوی بروسکەی لێ ئەبەستین‬ ‫کە هاتیتە ناو ماڵەکەوە بۆنی دارکاژی لێ هەڵبسێ‬ ‫ئەگەر بچیتە ناوی الشیپان و سەکۆکانی پێشوازی قاچەکانت بکەن‬ ‫شا و سەردار و گەورەکان لە بەرامبەرت دا بچەمنەوە‬ ‫لە بەروبومی دەشت و شاخ سەرانەت بدەنێ‬ ‫بزنەکانت سێ سێیان ببێ و مەڕەکانت دودو و کەرەکانیشت باری قورس‌تر لە ئێستر هەڵبگرن‬ ‫ئەسپەکانی گالیسکەکەت لە پێشکەوتنا ناوبانگ دەر بکەن‬ ‫گاکانت بە نیرەکانی ملیانەوە نمونەیان نەبێ"‬ ‫گلگامێش دەمی کردەوە‪ ،‬وەاڵمی ئیشتاری شکۆداری دایەوە‪:‬‬ ‫"ئەبێ چیت بدەمێ ئەگەر کردمیت بە ژنی خۆم؟‬ ‫ئایا رۆن و بەرگت بدەمێ بۆ لەشت؟‬ ‫ئایا نان و خواردنت بدەمێ‬ ‫کام خۆراک و بادەت بدەمێ شایستەی خەندەی خوایانەیە؟‬ ‫‪..............‬‬ ‫چ خێرێکم پێ ئەبڕێ ئەگەر تۆم هەڵبژارد بە ژنی خۆم؟‬ ‫تۆ کوانویەکی لە سەرمادا ئاگرەکەی دائەمرکێتەوە‬ ‫تۆ دەرگایەکی پشتەوەی باو و بۆران ناگێڕێتەوە‬ ‫تۆ تەالرێکی پاڵەوانەکان لە ناوی دا ئەشکێن‬ ‫تۆ قیرێکی هەرکەس هەڵت بگرێ پیسی ئەکەی‬ ‫تۆ تاوێرێ مەڕمەڕی دیوارەکەی ئەڕوخێنی‬ ‫تۆ بەردێکی دوژمن کێش ئەکەیت و تاوی ئەکەی‬ ‫تۆ پاپوجێکی هەرکەس لە پێی بکا قاچی ئەگەزی‬ ‫کام دڵدارت هەتاسەر خۆش ویست؟‬ ‫کام هاودەمت توانی هەتاسەر رازیت بکا؟‬ ‫وەرە با کوێرەوەریەکانی دڵدارەکانت بۆ بگێڕمەوە‪:‬‬ ‫لە پێناوی تەموز دا‪ ،‬خۆشەویستی مناڵیت‪،‬‬ ‫ساڵ لە دوای ساڵت بە گریان و نوکەنوک بە سەر برد‬

‫‪665‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫حەزت لە مەلی قومری کرد‬ ‫کەچی لێت دا و باڵت شکاند‬ ‫وا ئێستا خراوەتە باخەوە بە کڕوزانەوە ئەچریکێنێ‪:‬‬ ‫ئای باڵم! وای باڵم!‬ ‫حەزت لە شێری تەوانا کرد‬ ‫کەچی بۆ ئەوەی بیگلێنی حەوت حەوت چاڵت بۆ هەڵکەند‬ ‫حەزت لە ئەسپی رمبازێن و تەراتێن کرد‬ ‫کەچی قامچی و ئاوزەنگی و هەوسارت لە گەڵ بە کار هێنا‬ ‫ناچارت کرد ماوەی حەوت سەعاتی دوبارە غار بکا‬ ‫نەتهێشت ئاو بخواتەوە تا لێڵی نەکرد‬ ‫سلیلی دایکیت ناچار کرد سەرومڕ بگری و بالڵێتەوە‬ ‫حەزت لە شوانی مێگەلەکە کرد‪ ،‬کە بەردەوام دەستەوارە نانی بۆ ئەهێنای‬ ‫هەمو رۆژێ گیسکێکی بۆ ئەکوشتیتەوە و بۆی لێ ئەنای‬ ‫کەچی تێت سرەواند و کردت بە گورگ‬ ‫ئێستا ناسیاوە کۆنەکانی‪ ،‬شوانەکانی مێگەلەکان‪ ،‬راوی ئەنێن‬ ‫سەگەکانیان تێ بەرداوە القی ئەگەزن‬ ‫حەزت لە‪ ،‬ئیشوالنو‪ ،‬باخەوانەکەی باوکت کرد‬ ‫بێ پسان بەرچنەی خورمای بۆ ئەهێنای‬ ‫هەمو رۆژێ خوانەکەی بە خواردنی خۆش ئەڕزانیتەوە‬ ‫کەچی چاوت خستە سەری و پێت وت‪:‬‬ ‫وەرە گیانەکەم ئیشوالنو‪ ،‬با خۆشی لە پیاوەتیت ببینم‬ ‫دەستت بێنە و بیدە لە شوێنە جوانەکانی لەشم‬ ‫ئیشوالنو پێی وتی‪:‬‬ ‫چیت لە من ئەوێ؟‬ ‫بۆچی دایکم نانی نەکردوە من لێی نەخۆم‬ ‫تا نانی نەنگی و سوکی بخۆم؟‬ ‫زنجی نەیجە زمهەریر ئەگێڕێتەوە؟‬ ‫تۆ کە گوێت لەم قسانەی ئەو بو گۆپاڵێکت تێ سرەواند کردت بە بۆق‬ ‫هاویشتتە ناوەڕاست‪...‬‬ ‫نەئەتوانێ هەڵبەزێتەوە سەرێ و نەئەتوانێ دابەزێتەوە خوارێ‬ ‫ئەگەر منیشت خۆش بوێ چارەنوسی منیش وەکو ئەوان لێ ئەکەی"‬

‫‪665‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫ئیشتار کە ئەمەی بیست‬ ‫رقی هەستا و هەڵکشا بۆ ئاسمان‬ ‫ئیشتار سەرکەوت و لە بەردەم ئانوی باوکی دا دایە پڕمەی گریان‬ ‫لە بەردەم ئانتومی دایکی دا فرمێسکی هەڵ رشت‪ ،‬وتی‪:‬‬ ‫"باوکە! گلگامێش قسەی پێ وتم و سوکایەتی پێ کردم‬ ‫گلگام ێش خەوشەکان و نەنگیەکان و ریسواییەکانی ژماردم"‬

‫گلگامێش شه‌ڕ له‌گه‌ڵ شێرێک و گامێشێک ئه‌کا‬ ‫ئان‌و دەمی کردەوە بە ئیشتاری شکۆداری وت‪:‬‬ ‫"تۆ گێچەڵت پێ کردوە ئەوەتە بەرەکەیت چنیەوە‬ ‫گلگامێش ریسوایی و نەنگی و خەوشەکانی ژماردوی"‬ ‫ئیشتار دەمی کردەوە و بە باوکی‪ ،‬ئانوی‪ ،‬وت‪:‬‬ ‫"باوکە! گایەکی ئاسمانیم بۆ بخوڵقێنە بە سەر گلگامێش دا زاڵ بێ و بیکوژێ‬ ‫ئەگەر گای ئاسمانیم نەدەیتێ‬ ‫دەرگای جیهانی ژێر‌و ئەشکێنم‬ ‫ئەیخەمە سەر گازی پشت‬ ‫مردوەکان هەڵئەسێنمەوە وەکو زیندوەکان بخۆن‬ ‫ئەوسا ژمارەی مردوان لە زیندوان زۆرتر ئەبێ"‬ ‫ئان‌و دەمی کردەوە وەاڵمی ئیشتاری شکۆداری دایەوە وتی‪:‬‬ ‫"ئەگەر ئەوە بکەم کە تۆ لە منی ئەخوازی گای ئاسمانیت بدەمێ‬ ‫‪666‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫حەوت ساڵ لە ئەرزی ئوروک دا وشکەساڵی ئەبێ‬ ‫ئایا دانەوێڵەت بەشی ئەو سیاسااڵنە کۆکردۆتەوە؟‬ ‫ئایا کۆگای ئالیکت بۆ چوارپێکان کەڵەکە کردوە؟"‬ ‫ئیشتار دەمی کردەوە وەاڵمی ئانوی باوکی دایەوە وتی‪:‬‬ ‫"خەرمانی دانەوێڵەم بۆ خەڵک کۆکردۆتەوە‬ ‫ئالیکم بۆ چوارپێکان عەمار کردوە‬ ‫ئەگەر حەوت ساڵیش لە سەر یەک وشکەساڵی بێ‬ ‫ئەوەندەم کۆگای دانەوێڵە و ئالیک کەڵەکە کردوە‬ ‫بەشی خەڵک و چوارپێ بکا"‬ ‫کە قسەکانی بیست‪ ،‬مێخزنجیری پێی گای ئاسمانیی دایە دەستی‪ ،‬رێنوێنی کرد بچێ بۆ سەر زەوی‬ ‫لە سەر ئەرزی ئوروک دایبەزاند‬ ‫‪.......‬‬ ‫گای ئاسمانی دابەزی ترس و تۆقاندنی باڵ‌و کردەوە‬ ‫لە یەکەم گابۆڕدا سەد پیاو و ئینجا دوسەد و سێسەدی کوشت‬ ‫لە دوەم گابۆڕدا سەد و دوسەد و سێسەدی کوشت‬ ‫لە گابۆڕی سێیەم دا پەالماری ئەنکیدوی دا‬ ‫بەاڵم ئەنکیدو بەرهەڵستیی کرد‬ ‫ئەنکیدو هەڵبەزیەوە شاخی گا ئاسمانیەکەی گرت‬ ‫گای ئاسمانی کەرە و کەفاوی گرتە دەموچاوی‬ ‫بە کلکی شیاکەی تێ گرت‬ ‫ئەنکیدو دەمی کردەوە‪ ،‬بە گلگامێشی وت‪:‬‬ ‫"هاوڕێ! خۆمان زۆر هەڵکێشا‬ ‫چۆن بەرپەرچی ئەمە بدەینەوە؟‬ ‫‪.....‬‬ ‫ئەبێ لە بەینی خۆمان دا کارەکە دابەش بکەین‬ ‫من گاکە لە کلکەوە ئەگرم‬ ‫تۆش زەبری شمشێرەکە لە نێوان شانی و قۆچەکانی بسرەوێنە"‬ ‫ئەنکیدو کەوتە هەوڵی گرتنی گای ئاسمانی‬ ‫بە هەردو دەست توند کلکی گرت‬ ‫گلگامێشیش وەکو قەسابێکی کارامە‬ ‫جەزرەبەیەکی کوشندەی سرەواندە گای ئاسمانی‬ ‫شمشێرەکەی لە بەینی شان و شاخەکانی دا چەقاند‬ ‫ئینجا هەڵیان کوتایە سەر کەالکەکەی دڵیان دەرهێنا‬ ‫لە خوا شاماش نزیکیان خستەوە‪ ،‬کڕنوشیان بۆ برد‬ ‫دو برا دانیشتن و حەسانەوە‬

‫‪666‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫بەاڵم ئیشتار سەرکەوتبوە سەر شورە بەرزەکانی ئوروک‬ ‫بازی دایە هەیوانەکەی و بە دەنگی بەرز نەفرینی لێ کردن‪:‬‬ ‫" واوەیال بە حاڵی گلگامێش کە گاڵوی کردم و سوکایەتی پێ کردم چونکە گای ئاسمانیی کوشت"‬ ‫ئەنکیدو کە ئەو قسەیەی لە ئیشتار بیست‬ ‫رانێکی گای ئاسمانیی بڕی و گرتیە دەموچاوی و وتی‪:‬‬ ‫"ئەگەر بمگرتیتایە وام لێ ئەکردی وەکو لەمەم کردوە‬ ‫چوارپەلیشتم بە رێخۆڵەکانی ئەبەستەوە"‬ ‫ئیشتار‪ ،‬کەنیزە سۆزانیەکانی پەرستگاکەی کۆکردەوە‬ ‫شیوەن و چەمەری لە سەر رانی راستی گای ئاسمانی گێڕا‬ ‫گلگامێش پیشەکارەکان‪ ،‬وەستاکانی چەکسازی‪ ،‬بانگ کرد‬ ‫وەستاکان لە گەورەیی و ئەستوری شاخەکانی سەریان سوڕما‬ ‫قورسایی هەر شاخێکی لە بەردی الجیوەرد سی مەن و‬ ‫ئەستوریی توێژاڵی هەریەکەیان دوپەنجە و‬ ‫فراوانیی هەردوکیان جێگەی شەش کر چەوری بو‬ ‫هیزە یەکیان هێنا‪ ،‬بەو ئەندازەیە رۆنیان تێ کرد‪ ،‬بردیان بۆ هەنونی خوای پشتیوان لوگالباندا لە ژورە‬ ‫رازاوەکەی نوستنی دا هەڵیان واسی‬ ‫ئینجا دەستیان لە روباری فورات شۆرد‬ ‫دەستیان کردە ملی یەکتری‪ ،‬کەوتنە گەڕان‬ ‫بە سواریی بە کۆاڵنەکانی ئوروک دا سوڕانەوە‬ ‫خەڵکی ئوروک بۆ سەیرکردنیان کۆبونەوە‬ ‫گلگامێش لە گەڵ ژنە گۆرانیبێژەکانی ئوروک ئەدوا و ئەیوتەوە‪:‬‬ ‫"لە ناو پاڵەوانەکان دا کێ سەروەرە؟‬ ‫کێ قۆزترین پیاوە؟"‬ ‫ئەوانیش بۆیان ئەسەندەوە‪:‬‬ ‫"گلگامێش سەروەری پاڵەوانانە‬ ‫گلگامێش قۆزترینی پیاوانە"‬ ‫‪.......‬‬ ‫ئیشتار‪ ،‬ئەوەی ئێمە بە توڕەییەوە رانی گای ئاسمانیمان تێ گرت‬ ‫لە کۆاڵنەکان دا کەسی نەدی دڵی بداتەوە و دڵی خۆش بکا‬ ‫‪......‬‬ ‫‪......‬‬ ‫گلگامێش ئاهەنگی خۆشیی لە کۆشکەکەی دا گێڕا‬ ‫هەردو پاڵەوان نوستن‪ ،‬لە تەختەکانیان دا حەسانەوە‬ ‫ئەنکیدو نوست خەونێکی دی‬ ‫‪666‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫ئەنکیدو راچەنی و خەونەکەی بۆ هاوڕێکەی گێڕایەوە‪ ،‬وتی‪:‬‬ ‫"هاوڕێ! بۆچی خوا گەورەکان بۆ راوێژ کۆبونەوە؟"‬

‫خشتی حەوتەم‬ ‫‪......‬‬ ‫هەتاو کەوت ئەنکیدو خەونەکەی بۆ گلگامێش گێڕایەوە‪ ،‬وتی‪:‬‬ ‫"هاوڕێ! شەوی رابردو خەونێکی سەیرم بینی‬ ‫بینیم ئان‌و و ئینلیل و ئەیا و شاماشی ئاسمانی کۆبونەوە‬ ‫راوێژیان ئەکرد‪ ،‬ئان‌و بە ئینلیلی وت‪:‬‬ ‫لە بەر ئەوەی گای ئاسمانییان کوشتوە و خومبابایان سەربڕیوە‬ ‫ئەبێ ئەوەی دارکاژەکانی لە شاخەکان بڕییەوە بمرێ!"‬ ‫بەاڵم ئینلیل وەاڵمی دایەوە وتی‪" :‬ئەنکیدو ئەمرێ‪ ،‬گلگامێش نابێ بمرێ"‬ ‫ئینجا شاماشی ئاسمانی وەاڵمی ئینلیلی پاڵەوانی دایەوە وتی‪:‬‬ ‫"ئەی گای ئاسمانی و خومبابایان بە فەرمانی من نەکوشت!‬ ‫بۆچی ئەنکیدو ئەبێ بمرێ لە کاتێک دا بێتاوانە؟"‬ ‫ئینلیل ئاوڕی لە شاماشی ئاسمانی دایەوە و بە توڕەییەوە وەاڵمی دایەوە‪:‬‬ ‫" هەر لە بەر ئەوەی هەمو رۆژێ تۆ لێیان هەڵدێیت تا وات لێهاتوە بوی بە یەکێ لەوان"‬ ‫ئەنکیدو بە نەخۆشی لە بەردەم گلگامێش دا راکشا‬ ‫فرمێسک لە چاوەکانی دائەبارین‬ ‫گلگامێش پێی وت‪:‬‬ ‫"برام لەسەرچی من جیا لە تۆ بێ‌تاوان ئەکەن؟‬ ‫درێژەی دایە وتی‪" :‬ئاخۆ گەرەکە من چاودێری گیانی مردوەکان بکەم‬ ‫لە بەردەرگای تاپۆکانیان دا دانیشم؟‬ ‫لە سەرم پێویست ئەکرێ هاوڕێ خۆشەویستەکەم‬ ‫بە چاوی خۆم نەبینم؟"‬ ‫‪.......‬‬ ‫ئەنک یدو چاوی هەڵبڕی روی قسەی کردە دەروازەکە‪ ،‬وەکو لە گەڵ مرۆڤ بدوێ‪،‬‬ ‫ئەگەرچی دەروازەکە‪ ،‬لە تەختەی دارستان تاشراوە‪ ،‬نە هیچ تێ ئەگا و نە هیچ ئەزانێ‪:‬‬ ‫"تەختەکەتم لە ماوەی بیست سەعاتی دوبارەدا هەڵبژارد‬ ‫بەر لەوەی درەختی کاژی رەوان ببینم‬ ‫نمونەی تەختەکەتم‪ ،‬ئەی دەرگا‪ ،‬لە واڵت دا نەدی بو‬ ‫بەرزیت حەفتاودو باڵ و پانیت بیستوچوار باڵە‬ ‫دارتاشێکی دەسڕەنگین لە نفر دروستی کردی و هێناتی بۆ ئێرە‬ ‫ئەی دەرگا ئەگەر بمزانیایە وام لێ بە سەر دێ‬ ‫قەشەنگیەکەت مەینەتیم بە سەر ئەهێنێ‬ ‫‪666‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫تەورم هەڵئەگرت و ئەم شکاندی‬ ‫ئەمکردی بە کەڵەکی سەرئاو‬ ‫بەاڵم چار چیە‪ ،‬ئەی دەرگا‪ ،‬دروستم کردی و هێنامی‬ ‫رەنگە شایەکی تر لەوانەی دوای من دێن‬ ‫بە کارت بهێنێ و‪ ،‬ناوی منی لە سەر بسڕێتەوە‪ ،‬ناوی خۆی لە سەر دابنێ"‬ ‫گلگامێش ئاخاوتنی هاوڕێکەی بیست کەوتە رشتنی ئەسرین‬ ‫گلگامێش دەمی کردەوە بە ئەنکیدوی وت‪:‬‬ ‫"ئینلیل بە دڵێکی فراوانەوە خۆشی ویستی‬ ‫دانایی پێ بەخشیت‪ ،‬کەچی تۆ قسەی هەڵەت پەڵەت ئەکەی‬ ‫هاوڕێم لە بەرچی ئەم قسە سەیرانەت کرد؟‬ ‫خەونەکەت سەیر بو بەاڵم ترسناک بو‬ ‫خەونی سەیر زۆرن‬ ‫ماخوا پەژارە بە سەر زیندوان دا ئەبەشێتەوە‬ ‫خەونیش پەژارە بە سەر زیندوەکانی تردا زاڵ ئەکا‬ ‫من ئەنوم و لە خوا ئەپاڕێمەوە"‬ ‫‪...........‬‬ ‫نێچیروان و کەنیزی دایە بەر نەفرین‪ ،‬وتی‪:‬‬ ‫"دارایی راوکەرەکە تااڵن بکە و خۆی بچروسێنە‬ ‫خۆزگە کردەوەکانیت قبوڵ نەکردایە‬ ‫خۆزگە هەر نێچیرێکی ئەو بیویستایە راوی بکا لە دەستی دەرباز بوایە‬ ‫هیچ کام لە ئاواتەکانیت نەهێنایەتە دی"‬ ‫ئینجا دڵی پاڵی پێوە نا نەفرین لە کەنیز بکا وتی‪:‬‬ ‫"هەی سۆزانی! وەرە چارەنوست لە بەر چاو بگرم‬ ‫چارەنوسێکە تا هەتایە تەواو نابێ‬ ‫نەفرینێکت ئەکەم گەورە‬ ‫ئێستا بەری ئەکەوی‬ ‫خانویەکت پێ نەکرێ شایانی جوانیەکەت بێ‬ ‫‪......‬‬ ‫خۆراکت پاشەڕۆی شارەکە بێ‬ ‫سوچی کۆاڵنە تاریکەکانی جێگەت بێ‬ ‫لە بەر سێبەری دیوار دا هەڵتروشکێی‬ ‫سەرخۆش و ساغ هەردو بەر شەپازللەت بدەن‬ ‫خۆزگە حەزلێکردوەکانت دوای ئەوەی لە ئەفسونی جوانیت‬ ‫تێر ئەبون ئافەرۆزیان بکردیتایە"‬ ‫‪......‬‬ ‫‪666‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫کە خوا شاماش قسەکانی بیست لە ئاسمانەوە گازی کرد‪ ،‬پێی وت‪:‬‬ ‫"ئەنکیدو تۆ بۆچی توک لە کەنیز ئەکەی؟‬ ‫ئەی ئەو نەبو فێری کردی چۆن خوایانە نان بخۆی‬ ‫بادەیەکی پێ نۆشیت شایستەی شاهان بێ‬ ‫جلوبەرگی نایابی لە بەر کردی‬ ‫گلگامێشی قۆزی کردە هاوڕێ و هاودەمت‬ ‫ئەی گلگامێش نەیکردی بە هاوڕێ و هاودەمی خۆی‬ ‫لە پێخەفی خۆش دا نەینواندی‬ ‫لە سەر کورسی حەسانەوەی الی راستی خۆی دای نەنای؟‬ ‫وای کرد گەورەپیاوەکانی سەرئەرز قاچت ماچ بکەن‬ ‫خەڵکی ئوروک وا لێ ئەکا بۆت بگرین و بۆت بالوێننەوە‬ ‫خەڵکی دڵشاد وا لێ ئەکا لێت نزیک ببنەوە و نوێژت بۆ بکەن‬ ‫ئەویش لە دوای تۆ قژی بەر ئەداتەوە‬ ‫کەوڵی شێر ئەپۆشێ و وێڵی بیابان ئەبێ"‬ ‫کاتێ ئەنکیدو گوێی لە شاماشی پاڵەوان بو توڕەبونەکەی نیشتەوە‬ ‫‪...........‬‬ ‫"هەی کەنیز! وەرە تا چارەنوست دیار بکەم‬ ‫دەمم کە توکی لێ کردی ئێستا نزات بۆ ئەکا‬ ‫شاه و سەردار و گەورەکان حەزت لێ بکەن‬ ‫کەس لە شەرمی تۆ شانی هەڵنەتەکێنێ‬ ‫پیر لە پێناوی تۆدا ریشی بلەقێنێ‬ ‫گەنجەکان پشتێنەکانیان بۆ تۆ بکەنەوە‬ ‫الجیوەرد و ئاڵتون و عەقیقت پێشکەش بکەن‬ ‫خۆزگە هەمو ئەوانەی سوکایەتیت پێ ئەکەن‪ ،‬بەر سزا بکەوتنایە‬ ‫ماڵەکانیان چۆڵ بوایە‬ ‫کاهین رێگەی بە تۆ بدایە بچیتە الی خوا‬ ‫لە بەر تۆ مێرد ژنەکەی بە جێ بهێشتایە‪ ،‬ئەگەر دایکی حەوت منا‌ڵیشی بوایە"‬ ‫نەخۆشیەکەی ئەنکیدو سەختتر بو لە سەر جێگەی نەخۆشی مایەوە‬ ‫ئەو شەوە خەمەکانی ئەنارد بۆ دۆستەکەی و ئەنوزایەوە‪ ،‬وتی‪:‬‬ ‫"هاوڕێ! شەوی رابردو خەونێکم دی‬ ‫ئاسمان ئەیگرماند و ئەرز بۆی ئەسەندەوە‬ ‫لە کاتێک دا لە نێوان هەردوکیان دا راوەستا بوم‬ ‫کت‌وپڕ کابرایەک‪ ،‬بە پەشۆکاوی‪ ،‬لە بەردەمم دا دەرکەوت‬ ‫روی لە روی زو‪ ،‬مەلی بروسکە‪ ،‬ئەچو‬ ‫‪667‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫نینۆکەکانی وەکو نینۆکی چنگی باز بون‬ ‫جلەکانی لە بەر داکەندم‬ ‫چنگی پێدا کردم‬ ‫دەستی نایە بینم تا هەناسەی لێ بڕیم‬ ‫‪.......‬‬ ‫بیچمم گۆڕا هەردو باسکم وەکو باڵی مەلی لێ هات‬ ‫پەڕی دەرکرد‬ ‫سەیری کردم‪ ،‬گرتمی و بردمی بۆ تاریکستان‬ ‫بۆ خانەی ئیرکالال‬ ‫بۆ ئەو جێیەی هەرکەسی تێ چو نایەتەوە‬ ‫بۆ ئەو رێیەی هەرچی گرتی ناگەڕێتەوە‬ ‫بۆ ئەو ماڵەی دانیشتوەکانی لە روناکی بێ بەشن‬ ‫خواردنیان گڵە و قوتیان قوڕە‬ ‫ئەوانیش وەکو مەل پەڕ و باڵیان لێ رواوە‬ ‫لە تاریکیەک دا ئەژین روناکیی تێدا نیە‬ ‫لە ناو ئەو خانوە گڵەی تێی چوم‬ ‫شا و فەرمانڕەوایانم بینی‬ ‫تاجەکانیان لە سەریان کرا بوەوە و لە سەر ئەرز کەڵەکە کرا بو‬ ‫بەڵێ!‬ ‫ئەو گەورانەم بینی رۆژانێ بو تاجیان لە سەردا بو‬ ‫لە رۆژگاری رابردودا حوکمی واڵتیان ئەکرد‬ ‫تەنیا جێگرەکانی ئان‌و و ئینلیل‬ ‫گۆشتی برژاویان بۆ دا ئەنان‬ ‫نانیان پێشکەش ئەکردن و ئاوی ساردیان ئەدانێ‬ ‫لە ناو ئەو خانوە گڵیەدا کە تێی چوم‬ ‫کاهینی گەورە و‬ ‫نزاگۆ و سرودبێژ و زێوانی پەرستگاکانی لێ بو‬ ‫ئیتانا و سموگانی تێدا نیشتەجێ بون‬ ‫ئیرش کیگا شای ئەرزی جیهانی خوارو‪ ،‬فەرمانڕەوای بو‬ ‫کەڵە سەیری‪ ،‬نوسەری ئەرزی خوارو‪ ،‬لە بەردەمی دا لە سەر چۆک‬ ‫خشتێکی بە دەستەوە بو بۆی ئەخوێندەوە‬ ‫کە سەری هەڵبڕی منی بینی‪ ،‬وتی‪:‬‬ ‫کێ ئەم کابرایەی هێناوە بۆ ئێرە؟‬ ‫لە منی دور خەرەوە‬ ‫‪.....‬‬ ‫هاوڕێکەم خەونێکی دیوە نوقاڵنەی شەڕە‬ ‫‪660‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫کە ئەو رۆژە تێ پەڕی ئەنکیدو خەونەکەی تێدا دی بو‬ ‫نەخۆشیەکەی سەختتر بو‪ ،‬لە سەر جێگە مایەوە‪ ،‬رۆژێک و دوان و سێیان‬ ‫چوار و پێنج و شەش و حەوت و هەشت و دە‬ ‫نەخۆشیەکە تەنگی بە ئەنکیدو هەڵچنی‪ ،‬رۆژانی یانزەهەم و دوانزەهەمیش رابورد ئەو هەر لە سەر جێگە کەوت‬ ‫بو‪ ،‬گلگامێشی بانگ کردە الی خۆی‪ ،‬پێی وت‪:‬‬ ‫"هاوڕێ من بەر نەفرین کەوتوم‬ ‫بە مردنی پیاوێ نامرم کە لە مەیدانی شەڕدا گال بێ‬ ‫لە شەڕ ئەترسام (بەاڵم بە کەساسی ئەمرم)‬ ‫ئەوەی لە شەڕدا بگلێ هاوڕێ ئەوە پیرۆزە‬ ‫‪.......‬‬

‫خشتی هەشتەم‬ ‫ستونی یەکەم‬

‫کاتێ بەیانی گزنگی دا گلگامێش بە هاوڕێکەی وت‪:‬‬ ‫"ئەنکیدو! تۆ دایکت ئاسکە و باوکت کەرەکێویە‬ ‫بە شیری کەرەکێوی پەروەردە بوی‬ ‫با ئەو رێچکانە بۆت بگرین کە لە ناو جەنگەڵی دارکاژدا پیا رۆیشتی‬ ‫کاشکی شەو و رۆژ بە سەرتا بگریانایە‬ ‫با پیرەمێردەکانی ئوروکی شورەدار‪ ،‬بۆت بالوێننەوە‬ ‫با ئەو پەنجانە بۆت بگرین کە لەدوامانەوە ئاماژەیان بۆ ئەکردین و پیرۆزباییان لێ ئەکردین‬ ‫با پڕمەی گریان لە گوندەکان دا دەنگ بداتەوە‬ ‫با ورچ و کەمتیار و پڵنگ و بەور و کەڵ و شێر و مەڕ و ئاسک‪ ،‬هەمو گیاندارانی کێوی بۆت بگرین‬ ‫با روباری ئوالی کە بە کەنارەکەی دا رۆیشتین بۆت بگری‬ ‫با فوراتی خاوێن کە ئاومان لێ خواردەوە بۆت بگری‬ ‫با جەنگاوەرانی ئوروکی شورەدار بۆت بگرین‬ ‫گاکەی سەرمان بڕی‪ ...‬بابۆت بگری‬ ‫با ئەوە بۆت بگری کە لە ئەریدۆ ناوەکەی گەورە کردی‬ ‫ئەوی بە بۆنی خۆش پشتی چەور کردی و بادەی پێ نۆشیت‬ ‫با ئەوەی نانی پێ دایت بۆت بگری‬ ‫با براکان و خوشکان بۆت بگرین‬ ‫‪.......‬‬

‫ستونی دوەم‬

‫ئەی پیرەکان گوێم لێ بگرن!‬ ‫لە بەر ئەنکیدو‪ ،‬هاوڕێ و هاودەمم‪ ،‬ئەگریم‬ ‫‪665‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫وەکو جەرگسوتاو ئەالوێنمەوە‬ ‫تەوری تەنیشتم و هێزی بازوم‬ ‫خەنجەری بەر پشتێنەکەم و قەڵغانی پاراستنم‬ ‫خۆشی و شادی و پۆشاکی جەژن‬ ‫شەیتانێکی نەفرەتلێکراو پەیدا بو لێی دزیم‬ ‫ئەی هاوڕی و برای بچوکم!‬ ‫ئەوەی کە کەرەکێوی لە زورگەکان و پڵنگی لە بیابان دا راو ئەکرد‬ ‫ئەنکیدو‪ ،‬ئەی هاوڕێ و برای بچوکم!‬ ‫راوکەری کەرەکێوی هەردەکان و پڵنگی بیانان‬ ‫پێکەوە بە سەر کۆسپەکان دا سەرکەوتین و بە لوتکەی چیاکان دا هەڵگەڕاین‬ ‫گای ئاسمانیمان گرت و سەرمان بڕی‬ ‫خومبابای نیشتەجێی جەنگەڵی دارکاژمان شکاند‬ ‫ئەم خەوە قورسە چیە گرتوتی‬ ‫لە تاریکایی شەودا نوقم بوی گوێبیستی من نابی؟"‬

‫گلگامێش به سه‌ر شێردا سه‌رئه‌که‌وێ‬ ‫بەاڵم ئەنکیدو چاوی هەڵنەبڕی‬ ‫دەستی لە دڵی دا لە ترپە کەوت بو‬ ‫ئەوسا هاوڕێکەی وەکو بوک داپۆشی‬ ‫شێرئاسا نەڕاندی‬ ‫‪665‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫وەکو پڵنگێ کە بەچکەکانی لێ فڕێنرابێ‬ ‫لە بەر پێخەفەکەدا ئەهات و ئەچو و لێی ئەڕوانی‬ ‫قژی ئەڕنیەوە و‪ ،‬هەڵی ئەدایە سەرئەرز‬ ‫جلە جوانەکانی دڕی‪ ،‬وەکو شتێکی گاڵو برکی دا‬ ‫لە گەڵ شەبەقی دا گلگامێش راپەڕی‬ ‫‪.......‬‬ ‫وەستاکانی شاری بانگ کرد نەڕاندی بە سەریان دا‪:‬‬ ‫"ئەی مسگەر‪ ،‬زەڕەنگەر‪ ،‬جەوهەری‬ ‫مۆر هەڵکەنی بەردی گرانبەها‪ ،‬پەیکەرێکم بۆ هاوڕێکەم بۆ بکەن"‬ ‫پەیکەرێکی بۆ هاوڕێکەی کرد سنگی لە الجیوەرد و لەشی لە زێڕ‬ ‫تەختێکی لە تەختەی پتەو دانا‬ ‫پەرداخێکی الجیوەردی پڕ کرد لە کەرە‬ ‫لە شاماشی نزیک کردەوە‬ ‫کەوتە الواندنەوەی هاوڕێکەی‬ ‫‪.......‬‬

‫ستونی سێیەم‬

‫‪.......‬‬ ‫"لە سەر تەختی سەروەریم دانای‬ ‫لە سەر کورسی حەسانەوەم الی چەپم دانیشاندی‬ ‫بۆ ئەوەی گەورەکانی سەرئەرز قاچت ماچ بکەن‬ ‫خەڵکی ئوروک ئەهێنمە گریان بۆت بالوێننەوە‬ ‫خەڵکی دڵشاد وا لێ ئەکەم بۆت دڵتەنگ بن‬ ‫منیش خۆم (دوای ئەوەی تۆ لە خاک دا ئەنێژرێی)‬ ‫قژم بەر ئەدەمەوە‪ ،‬کەوڵی شێر ئەپۆشم‪،‬‬ ‫وێڵ و سەرگەردان بە بیابان دا ئەسوڕێمەوە"‬ ‫‪.......‬‬

‫خشتی نۆیەم‬ ‫ستونی یەکەم‬

‫بۆ ئەنکیدو‪ ،‬هاوڕێ و هاودەمی‬ ‫گلگامێش بە کوڵ گریا و وێڵی بیابان بو‪ ،‬لە بەر خۆیەوە ئەی الوانەوە‪:‬‬ ‫"ئەگەر منیش مردم‪ ،‬ئایە چارەنوسی منیش وەکو ئەنکیدو نابێ؟‬ ‫خەم و پەژارە چۆتە ناخی گیانمەوە‬ ‫‪665‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫لە مردن تۆقیوم‪ ،‬ئەوەتا وێڵی دەشت و دەرم‬ ‫ئەچوم بۆ الی ئوتناپیشتیم کوڕی ئوبار توتو‬ ‫بە هەنگاوی خێرا‬ ‫لە دەمەوئێوارەدا کە گەیشتمە بناری چیاکان‬ ‫شێرم بینی ترسم لێ نیشت‬ ‫سەرم هەڵبڕی بۆ سین و نوێژم بۆ کرد‬ ‫لە گەورەی خواکان پاڕامەوە پشتیوانم بێ و دڵنیام کا"‬ ‫دەمەوئێوارە هەڵئاژیا خەونێکی ناخۆش هەڵی سان‬ ‫شێرەکانی لە دەوری خۆی دی لە بەر تریفەی (سین) مانگ دا تەپاوتلیان ئەکرد‬ ‫دەستی دایە تەورەکەی و شمشێرەکەی لە کێالن هەڵکێشا‬ ‫تیرئاسا هەڵی کوتایە سەریان‬ ‫تێی سرەواندن و راوی نان‬ ‫ئینجا گلگامێش گەیشتە کێوێکی گەورە‬ ‫‪......‬‬ ‫کێوەکە ناوی ماش‌و بو‬ ‫پیا هەڵ زنا تا گەیشتە لوتکە‬ ‫ئەو کێوەیە کە هەمو رۆژێ پاسەوانیی هەڵهاتن و ئاوابونی هەتاو ئەکا‬ ‫لە سەرەوە ئەگاتە گومەزی ئاسمان و‬ ‫لە ژێرەوە سنگی ئەدا لە جیهانی خوارو‬ ‫پاسەوانەکانی دەرگاکەشی دوپشکەپیاون‬ ‫کە ترس و دڵەراوکێ ئەنێرن و نیگاکانیان مردن‬ ‫دەسەاڵتە ترسناکەکەیان بە سەر کێوەکان دا زاڵە‬ ‫کە پاسەوانیی هەتاو ئەکەن لە هەڵهاتن و ئاوابونی دا‬ ‫کە گلگامێش بینینی لە ترسا رەنگی روی زەرد هەڵگەڕا‬ ‫بەاڵم خۆی راگرت و لێیان نزیک بوەوە‬ ‫یەکێ لە دوپشکەپیاوەکان ژنەکەی بانگ کرد‪ ،‬پێی وت‪:‬‬ ‫"ئەوەی هاتۆتە المان جەستەی لە کەرەستەی خوایە؟"‬ ‫ژنی دوپشکەپیاوەکە وەاڵمی مێردەکەی دایەوە وتی‪:‬‬ ‫"بەڵێ دوبەشی خوایی و بەشێکی مرۆییە"‬ ‫ئینجا دوپشکەپیاوەکە گلگامێشی بانگ کرد و روی دەمی بەم وتانە کردە وەچەی خوا‪:‬‬ ‫"چی وای لێ کردی ئەم سەفەرە درێژە بکەی‬ ‫بۆچی ئەم رێگا درێژەت بڕیوە و‪ ،‬دەریا دژوارەکانت تێ پەڕاندوە‬ ‫مەبەستی خۆتم لەم هاتنەت پێ بڵێ!"‬ ‫‪....‬‬

‫‪666‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫گلگامێش وەاڵمی دایەوە‪:‬‬ ‫"هاتوم بۆ الی باوکم‪ ،‬ئوتناپیشتیم‪ ،‬بە دوای ژیان دا ئەگەڕێم‬ ‫باوکم کە چۆتە کۆمەڵگای خواکانەوە‬ ‫هاتوم نهێنی ژیان و مردنی لێ بپرسم"‬ ‫دوپشکەپیاو دەمی کردەوە بە گلگامێشی وت‪:‬‬ ‫"کەس نیە ئەو کارەی پێ بکرێ‪ ،‬گلگامێش‬ ‫کەس نەیتوانیوە کوێرەڕێی شاخەکانی ببڕێ‬ ‫ناوەکەی دوانزە سەعاتی دوبارە درێژ ئەبێتەوە‬ ‫تاریک و نوتەکە روناکیی تێ دا نیە‬ ‫هەتا هەڵهاتنی خۆر‬ ‫تا ئاوابونی خۆر‬ ‫‪.......‬‬ ‫(گلگامێش وەاڵمی دایەوە‪:‬‬ ‫"هەرئەچم‪ ،‬بڕیارم داوە‬ ‫گوێ نادەم بە خەم و پەژارە‪ ،‬بە سەرما و گەرما‪ ،‬بە ئاهین و گریان‪،‬‬ ‫ئێستاش دەرگای کێوەکەم بۆ بکەرەوە!"‬ ‫دوپشکەپیاو دەمی کردەوە وەاڵمی گلگامێشی دایەوە‪:‬‬ ‫"گلگامێش! بچۆ ژورەوە‪ ،‬مەترسە‪،‬‬ ‫رێگەم پێ دای چیای ماش‌و ببڕی‬ ‫بەشکو چیاکە و زنجیرەکانی ببڕی‬ ‫بەشکو قاچەکانت بە سەالمەتی بتهێننەوە‬ ‫ئەوەتا دەرگای کێو لە روت دا کراوەتەوە"‬ ‫گلگامێش کە ئەمەی بیست شوێن وتەکانی دوپشکەپیاو کەوت‬ ‫رێگەی رێرەوی هەتاوی گرت‬ ‫سەعاتێکی دوبارەی بڕی تاریکونوتەک‪ ،‬رۆشنایی نەبو‬ ‫نەیتوانی ئەوانە ببینێ کە لە پێشەوەی و پاشەوەی دا بون‬ ‫دو سەعاتی دوبارە رۆیشت‪ ،‬ئینجا چوار سەعات‬ ‫هێشتا تاریکیەکی ئەموستەچاو بو رۆشنایی نەبو‬ ‫پێشەوەی و پاشەوەی نەئەدی‬ ‫‪......‬‬ ‫پێنج سەعاتی دوبارە رۆیشت‪ ،‬شەش سەعات‬ ‫حەوت سەعات و هەشت سەعاتی دوبارە‬ ‫هێشتا هەر تاریکیە و رۆشنایی نیە تابتوانێ پێشەوە و پاشەوەی خۆی ببینێ‬ ‫دوای ئەوەی نۆ سەعاتی دوبارەی بڕی هەستی کرد بای شەماڵ لە روی ئەدا‬ ‫بەاڵم هێشتا تاریکونوتەکە‬ ‫‪666‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫نەیتوانی پێشەوەی خۆی و پاشەوەی خۆی ببینێ‬ ‫ئینجا سەعاتی دوبارە رۆیشت‪ ،‬پاش یانزە سەعات‪ ،‬بەیانی گزنگی دا‬ ‫پاش ئەوەی دوانزە سەعاتی دوبارەی بڕی رۆشنایی باڵ‌و بوەوە‬ ‫لە پێشەوەی دا درەختانێکی بەدی کرد موروی گرانبەهایان پێوە بو‬ ‫کە دی لێیان نزیک بوەوە‬ ‫درەختی عەنابی دی بەرەکەی ئاقیق بو پیا شۆڕ بوبوەوە‪ ،‬سەیرکەریان ئەحەپەسان‬ ‫ئەو درەختانەی دی الجیوەردیان گرت بو دیتنیان تەماشاکەریان ئەحەپەسان‬ ‫دڕکەزی بینی موروی بەنرخی مرواری دەریایان گرت بو‬ ‫‪.....‬‬

‫خشتی دەهەم‬

‫سیدوری ژنە مەیخانەوانی نیشتەجێی لێواری دەریا‬ ‫گلگامێشی دی ئەهات و کەوڵی لە بەردا بو‬ ‫چڕوچاوی مڕومۆچ وەکو ئەوەی سەفەرێکی درێژی کرد بێ‪ ،‬ماندویەتی و شەکەتی پێوە دیار بو‬ ‫بەاڵم جەستەی لە کەرەستەی خوایی بو‬ ‫ژنە مەیخانەوانەکە سەیری گلگامێشی کرد لە بەر خۆیەوە وتی‪:‬‬ ‫"ئەم کابرایەی لە پیاوکوژ ئەچێ ئەیەوێ بۆ کوێ بچێ"‬ ‫کە دی نزیک ئەبیتەوە دەرگاکەی داخست و بە کڵۆم قایمی کرد‬ ‫گلگامێش گوێی لە جیڕەی دەرگاکە بو بانگی لە مەیخانەوان کرد وتی‪:‬‬ ‫"هێی مەیخانەوان! چی منت بە دڵ نەبو‪ ،‬وا دەرگاکەت بە روم دا داخست و بە کڵۆم قایمت کرد؟‬ ‫دەرگاکەت ئەشکێنم و دێمە ژورەوە"‬ ‫گلگامێش درێژەی دایە بە مەیخانەوانی وت‪:‬‬ ‫"من گلگامێشم‪ ،‬منم ئەوەی ئەو گایەی لە ئاسمانەوە دابەزی گرت و کوشت‬ ‫بە سەر پاسەوانی جەنگەڵ دا زاڵ بوم و خومبابام شکاند"‬ ‫مەیخانەوان بەرسڤی گلگامێشی دایەوە وتی‪:‬‬ ‫" ئەگەر بە راستی تۆ گلگامێشی کە پاسەوانی جەنگەڵی کوشت و بە سەر خومبابای نیشتەجێی جەنگەڵی‬ ‫دارکاژدا زاڵ بوی‬ ‫شێرەکانی بناری شاخەکانی کوشتوە و گای ئاسمانی گرتوە و کوشتوە‬ ‫بۆچی گۆناکانت سیس بون و خەم دایگرتوی؟‬ ‫لە سەرچی دڵت گیراوە و شێوەت گۆڕاوە‬ ‫بۆچی چڕوچاوت مڕومۆچە وەکو یەکێ سەفەرێکی درێژی کرد بێ‬ ‫چۆن سەرما و گەرما لە روخساری داوی‬ ‫بۆچی وێڵی بیابان بوی؟"‬

‫‪666‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫گلگامێش وەاڵمی مەیخانەوانی دایەوە‪ ،‬پێی وت‪:‬‬ ‫"چۆن گۆناکانم سیس نابێ و روم گرژ نابێ‬ ‫داخ و خەم دڵم داناگرن و شێوەم ناگۆڕێ‬ ‫چڕوچاوم مڕومۆچ نابێ وەکو یەکێ سەفەر شەکەتی کرد بێ‬

‫شێوازی گلگامێش بۆ شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ شێردا‬ ‫سەرما و گەرما روخسارم هەڵناقرچێنێ و وێڵی بیابان نابم‬ ‫چارەنوسی مرۆڤ‪ :‬هاوڕێکەم و برا بچوکەکەم‪ ،‬کە کەری کێوی و پڵنگی بیابانی راو ئەکرد و بە سەر هەمو‬ ‫دژواریەکان دا زاڵ بو‬ ‫بە سەر خومبابای نیشتەجێی جەنگەڵی کاژدا سەرکەوت‬ ‫ئەنکیدوی هاوڕێ و هاودەمم کە زۆرم خۆش ئەویست‬ ‫ئەویش وەکو هەمو مرۆڤەکانی تر کۆتایی هات‬ ‫بە شەو و بە رۆژ بۆی گریام‬ ‫شەش رۆژ و حەوت شەو شینم بۆ کرد‬ ‫وامزانی لە سۆنگەی گریان و شیوەنی بە کوڵی منەوە هەڵئەستێتەوە‬ ‫نەمهێشت بە گۆڕی بسپێرن‬ ‫شەش رۆژ و حەوت شەو گلم دایەوە‪ ،‬کرمەڕێز بو‬ ‫مردن تۆقاندومی وێڵی بیابانی کردوم‬ ‫ئەو کارەساتەی بە سەر هاوڕێکەم هات ژیانی لێ تاڵ کردوم‬ ‫ئاخ! ئەو هاوڕێیەی خۆشم ئەویست بو بە خاک‬ ‫‪666‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫منیش وەکو ئەو رائەکشێم و هەرگیزاوهەرگیز هەڵناستمەوە‬ ‫ئەی مەیخانەوان‪ ،‬من کە سەیری روت ئەکەم‪،‬‬ ‫ئاخۆ لە توانام دا ئەبێ مردن کە لێی ئەترسم و ئەتۆقێم‪ ،‬نەبینم؟"‬ ‫مەیخانەوان بەرسڤی گلگامێشی دایەوە‪:‬‬ ‫"گلگامێش بۆ کوێ هەوڵ ئەدەی‬ ‫ئەو ژیانەی تۆ دوای کەوتوی نایدۆزیتەوە‬ ‫کاتێ خوا گەورەکان مرۆڤیان ئافراند‬ ‫مردنیان کردە چارەنوسی‬ ‫ژیانیان بۆ خۆیان دانا‬ ‫تۆش ئەی گلگامێش با هەمیشە سکت تێر بێ‬ ‫بە شەو شاد و کامەران بە‬ ‫هەمو رۆژێ ئاهەنگ بگێڕە‬ ‫شەو و رۆژ هەڵپەڕە‪ ،‬گەمە بکە‬ ‫جلەکانت پاک و رازاوە بێ‬ ‫سەرت بشۆ و لە ئاوا مەلە بکە‬ ‫نازی ئەو زارۆکە بکێشە کە دەستت ئەگرێ‬ ‫دڵی ئەو ژنە خۆش بکە کە دێتە باوەشتەوە‬ ‫بەشی مرۆڤ ئەمەیە!"‬ ‫گلگامێش وتەکانی بۆ مەیخانەوان دوبارە کردەوە و وتی‪:‬‬ ‫"ئەی مەیخانەوان! ئەو رێگایە کوێیە ئەچێ بۆ الی ئوتناپشتیم؟‬ ‫رێنوێنیم بکە چۆن بچم بۆ الی‬ ‫ئەگەر بتوانم بگەمە الی ئامادەم تەنانەت لە دەریاکانیش بدەم‬ ‫ئەگەر گەیشتن بەو دژوار بێ بە وێڵی لە بیابانەکان دا ئەسوڕێمەوە"‬ ‫مەیخانەوان وەاڵمی گلگامێشی دایەوە پێی وت‪:‬‬ ‫"ئەی گلگامێش پێش تۆ کەس لە دەریای نەداوە‬ ‫بەڵێ! شاماشی توانا بە راست لە دەریا ئەپەڕێتەوە‬ ‫بەاڵم جگە لە شاماش کێی تر ئەتوانێ لێی بپەڕێتەوە؟‬ ‫پەڕینەوە لێی سەخت و دژوارە‬ ‫ئاخۆ چیت پێ ئەکرێ کە ئەگەیتە ئاوی قوڵی مردن؟‬ ‫بەاڵم ئەی گلگامێش ئورشانابی هەیە کەشتیەوانی ئوتناپیشتیمە‬ ‫سەنگی نەخشێنراوی لە الیە و ئێستا لە لێڕەوارەکەدا خەریکی رنینی گژوگیایە‬ ‫خۆزگە چاوەکانت ئەیبینی‬ ‫ئەگەر توانیت هاوڕێ لە گەڵ ئەو بپەڕێرەوە‬ ‫‪666‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫ئەگینا بگەڕێرەوە بۆ ئەو شوێنەی لێوەی هاتوی"‬ ‫گلگامێش کە ئەمەی بیست تەورەکەی هەڵگرت و خەنجەرەکەی لە بەرپشتێنەکەی دەرهێنا و روی کردە‬ ‫لێڕەوارەکە و بەرەو ئەو چو‬ ‫وەکو تیر پەالماری دا و بەوپەڕی توڕەییەوە بەردە نەخشاوەکانی شکاند‬ ‫ئورشانابی چاوی هەڵبڕی گلگامێشی دی نەڕاندی بە سەریا‪:‬‬ ‫"پێم بڵێ تۆ ناوت چیە؟ من ناوم ئورشانابیە‪ ،‬سەر بە ئوتناپیشتیم"‬ ‫گلگامێش وەاڵمی دایەوە‪ ،‬پێی وت‪:‬‬ ‫" ناوم گلگامێشە‪ ،‬منم لە ئوروکەوە هاتوم‪ ،‬لە ئای ئاناوە دەریاکانی بڕیوە و سەفەری درێژی لە شوێنی هەڵهاتنی‬ ‫خۆرەوە کردوە‬ ‫هاتوم بتبینم‪ ،‬ئەی ئورشانابی‪ ،‬کە روخسارتم بینی رێنوێنیم بکە بۆ الی ئوتناپیشتیمی دورەدەست"‬ ‫ئورشانابی وەاڵمی گلگامێشی دایەوە‪ ،‬پێی وت‪:‬‬ ‫" بەاڵم بۆچی گۆناکانت سیس بون و روت هەڵقرچاوە‪ ،‬بۆچی دڵت پڕ بوە لە خەم و شێوەت گۆڕاوە؟‬ ‫چروچاوت مڕومۆچە وەکو یەکێ شەکەتی سەفەرێکی درێژ بوبێ‬ ‫سەرما و گەرما روخساریان هەڵقرچاندوی و‬ ‫وێڵی بیابان بوی؟"‬ ‫گلگامێش وەاڵمی ئورشانابی دایەوە پێی وت‪:‬‬ ‫"ئەی ئورشانابی‪ ،‬گۆناکانم چۆن چرچ نابن و روم مۆن نابێ‬ ‫ئاخ و خەم دڵم پڕ ناکەن و شێوەم ناگۆڕێ‬ ‫چڕوچاوم چۆن مڕومۆچ نابێ وەکو یەکێ ماندویەتی سەفەر شەکەتی کرد بێ‬ ‫سەرما و گەرما روخسارم هەڵناقرچێنێ‬ ‫وێڵی دەشتودەر نابم‬ ‫هاودەمەکەم‪ ،‬برا بچوکەکەم‪،‬‬ ‫کە کەرەکێوی لە دەشتەکان دا و پڵنگی لە بیابانەکان دا راو ئەکرد‬ ‫ئەوە ئەنکیدو هاودەم و برابچوکم بو‬ ‫کە بە سەر هەمو دژواریەکان دا زاڵ بو‪ ،‬بە بەرزایی شاخەکان دا هەڵگەڕا‬ ‫گای ئاسمانی گرت و کوشتی‬ ‫خومبابای نیشتەجێی جەنگەڵی بەزاند‬ ‫یار و یاوەرە خۆشەویستەکەم‬ ‫کە لە هەمو سەختیەکان دا هاوڕێم بو‬ ‫چارەنوسی مرۆڤی پێ بڕا‬ ‫شەش رۆژ و حەوت شەو بۆی گریام تا کرم لە لوتی هاتە دەرێ‬ ‫مردن تۆقاندومی وێڵی بیابان بوم‬ ‫ئەو کارەساتەی بە سەر هاوڕێکەم دا هات هێزی لێ بڕیم و پەکی خستم‬ ‫‪667‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫چۆن هێمن ببمەوە و ئارام بگرم‬ ‫هاوڕێ خۆشەویستەکەم بوە بە خاک‬ ‫منیش وەکو ئەوم لێ نایە ئەگەر رابکشێم تا هەتایە ئیتر هەڵنەستمەوە؟"‬ ‫گلگامێش درێژەی دایە بە ئورشانابی وت‪:‬‬ ‫"ئێستا ش ئەی ئورشانابی چ رێگەیەک ئەچێ بۆ الی ئوتناپیشتیم‬ ‫لە کوێوە بۆی ئەچێ؟ رێگاکەیم پیشان بدە‬ ‫ئەگەر بتوانم بیگەمێ تەنانەت دەریاکانیشی بۆ ئەپێوم‬ ‫ئەگەر نەمتوانی بە ئاوات بگەم بە وێڵی بە بیابان دا ئەسوڕێمەوە"‬ ‫ئورشانابی بە گلگامێشی وت‪:‬‬ ‫"ئەی گلگامێش دەستەکانی خۆت بون نەیان هێشت لە دەریاکان تێ بپەڕی‬ ‫چونکە بەردە نەخشاوەکانت شکان و فەوتاند‬ ‫ئەگەر بەردە نەخشاوەکەت شکان توانای پەڕینەوەمان نابێ‬ ‫ئێستاش ئەی گلگامێش تەورەکەت هەڵگرە و شۆڕ بەرەوە بۆ ناو لێڕەوارەکە‬ ‫سەدوبیست سەوڵ ببڕە‬ ‫درێژی هەر یەکێکیان شەست باڵ بێ‬ ‫قیریان تێ هەڵسو و پەیکانێ بکە بە نوکەکانیانەوە"‬ ‫گلگامێش کە ئەمەی بیست‬ ‫تەورەکەی هەڵگرت و خەنجەرەکەی هەڵکێشا‬ ‫شۆڕ بوەوە بۆ ناو لێڕەوارەکە و سەدوبیست سەوڵی بڕی هەریەکەی شەست باڵ درێژ بو‬ ‫قیری تێ هەڵسون و پەیکانی کرد بە نوکەکانیانەوە‬ ‫‪.......‬‬ ‫گلگامێش و ئورشانابی سواری کەشتی بون‬ ‫دایان بەزاندە ناو شەپۆلی ئاوەکە‪ ،‬هەردوکیانی تێ دا بون‬ ‫لە سێیەمین رۆژدا ئەوەندەی مانگێک و پانزە رۆژی سەفەری ئاساییان بڕی‬ ‫ئورشانابی گەیشتە ئاوی مەرگ‬ ‫ئەودەم ئورشانابی گلگامێشی بانگ کرد و پێی وت‪:‬‬ ‫"گلگامێش! پەلە بکە‪ ،‬سەوڵێ بگرە و بیجوڵێنە‬ ‫نەکەی دەس بەری بۆ ئاوی مەرگ‬ ‫گلگامێش! خێرا بکە سەوڵی دوەم و سێیەم و چوارەم داچەقێنە‬ ‫گلگامێش! سەوڵی پێنجەم و شەشەم و حەوتەم داچەقێنە‬ ‫گلگامێش! سەوڵی هەشتەم و نۆیەم و دەیەم داچەقێنە‬ ‫سەوڵی یانزە و دوانزە"‬ ‫بە سەدوبیست جار گلگامێش هەمو سەوڵەکانی داچەقاند‬ ‫ئینجا گلگامێش جلەکانی داکەند‬ ‫بە هەردو دەس وەکو چارۆکە هەڵی دان‬ ‫‪660‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫ئوتناپیشتیم لە دورەوە کەشتیەکەی بینی‬ ‫لە گەڵ دڵی خۆی دا ئەدوا و خۆی ئەالوانەوە و ئەیوت‪:‬‬ ‫"لە بەرچی بەردە نەخشێنراوە تایبەتیەکەی کەشتیەکەت شکان؟‬ ‫جگە لە کەشتیەوانەکەی کەسی تری سوار نەبوبو؟‬ ‫ئەوەی تر کە دێ ژێردەستەی من نیە‬ ‫‪.....‬‬ ‫گلگامێش بەرسڤی ئوتناپیشتیمی دایەوە پێی وت‪:‬‬ ‫" ئەی ئوتناپیشتیم چۆن رومەتەکانم هەڵناقرچێن و روم مۆن نابێ‪ ،‬خەم دڵم داناگرێ و شێوەم ناگۆڕێ‪،‬‬ ‫چڕوچاوم مڕومۆچ نابێ وەکو یەکێ سەفەرێکی درێژ شەکەتی کردبێ و روخساری بە سەرما و گەرما‬ ‫هەڵقرچابێ‪ ،‬سەرگەردانی دەر و دەشت نابم‪ ،‬هاوڕێ و برابچوکم کە کەرەکێوی لە دەشتەکان دا راو نا و پڵنگی‬ ‫لە بیابان راو کرد‪ ،‬ئەوە ئەنکیدو بو کە بە سەر هەمو دژواریەکان دا زاڵ بو‪ ،‬بە سەر هەمو بەرزایی شاخەکان‬ ‫دا هەڵگەڕا‪ ،‬گای ئاسمانی گرت و کوشتی‪ ،‬خومبابای نیشتەجێی جەنگەڵی کاژی بەزاند‬ ‫یار و یاوەرم کە زۆرم خۆش‌ویست‬ ‫لە هەمو دژواریەکان دا هاوڕێم بو چارەنوسی مرۆڤی پێ بڕا‬ ‫شەش رۆژ و حەوت شەو بۆی گریام و بە گۆڕم نەسپارد‬ ‫تا کرم لە لوتی هاتە دەرەوە‬ ‫مردن ترساندمی وێڵی بیابان بوم‬ ‫ئەو کارەساتەی بە سەر هاوڕێکەم دا هات قورساییەکەی کەوتۆتە سەر سنگم‬ ‫بڕستی لێ بڕیوم سەرگەردانی بیابانەکانی کردوم‬ ‫جا چۆن هێمن بم و ئارام بگرم‪ ،‬هاوڕێ خۆشەویستەکەم بو بە خاک‬ ‫ئاخۆ منیش وەکو ئەو نابم راکشێم و تا هەتایە هەڵنەستمەوە"‬ ‫گلگامێش درێژەی دایە روی قسەی کردە ئوتناپیشتیم وتی‪:‬‬ ‫" بۆیە ئەبینی هاتوم ئوتناپیشتیم ببینم کە پێی ئەڵێن دورەدەست‪ ،‬هەمو واڵتم تەی کردوە‪ ،‬چیای سەختم بڕیوە‪،‬‬ ‫دەریاکانم پێواوە‬ ‫چاوم لێک نەناوە و تامی نوستنم نەکردوە‬ ‫کۆچ و رەو شەکەتی کردوم و ماندویەتی و الوازی چۆتە لەشمەوە‬ ‫هەر کە گەیشتمە خانوی مەیخانەوانەکە جلەکانم داکەند و دڕانم‪،‬‬ ‫ورچ و کەمتیار و شێر و پلنگ و بەور و ئاسک و کەڵ و شور هەمو گیاندارانی کێوی و چوارپێکانیم کوشت‬ ‫گۆشتەکانیانم خوارد و کەوڵەکانیانم پۆشی‬ ‫‪.......‬‬ ‫ئوتناپیشتیم بە گلگامێشی وت‪:‬‬ ‫"مەرگ دڵڕەقە بەزەیی نازانێ‬ ‫ئایە خانویەکمان دروست کردوە تا هەتایە بمێنێ؟‬ ‫ئایە گرێبەستێکمان مۆر کردوە تا سەر بەردەوام بێ؟‬ ‫ئایا براگەل کە کەلەپور دابەش ئەکەن تا سەر ئەمێنێ؟‬ ‫‪665‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫ئایە رق و کینە سەرومڕ لە سەر ئەرز ئەمێنێ؟‬ ‫ئایە کە روبار هەڵئەستێ هەمیشە الفاو ئەهێنێ؟‬ ‫پەپولە لە قۆزاخەکەی دەرئەچێ‪ ،‬هەر کە هەتاوی بینی ئەمرێ‬ ‫لە کۆنەوە مانەوە و نەمریی هەمیشەیی نەبوە‬ ‫مردو و نوستو‪ ،‬چەند زۆر‪ ،‬لە یەک ئەچن‬ ‫ئاخۆ شێوەی مردنیان تیا نابینرێ‬ ‫کێ ئەتوانێ جیاوازی بکا لە نێوان کۆیلە و کۆیلەدار دا ئەگەر هەردوکیان مردن‬ ‫ئانوناکی خواگەورەکان پێشوەخت کۆئەبنەوە‬ ‫مامیتومی چارەنوسساز لە گەڵ ئەوان‬ ‫چارەنوس بڕیار ئەدەن‬ ‫ژیان و مردنیان بەش کرد‬ ‫بەاڵم رۆژی مردنیان ئاشکرا نەکرد"‬

‫خشتی یازدەهەم‬

‫گلگامێش بە ئوتناپیشتیمی دورەدەستی وت‪:‬‬ ‫"هەرچەند سەیرت ئەکەم ئەی ئوتناپیشتیم‬ ‫سەروسەکوتت جیاواز نابینم‪ ،‬تۆش وەکو من وایت و لە من جیاواز نیت‬ ‫بەڵێ! تۆ نەگۆڕاویت بگرە تۆ لە من ئەچی‬ ‫دڵی من وێنای کرد بوی وەکو پاڵەوانێکی تەواو‬ ‫ئامادەی شەڕ‬ ‫کەچی ئەتبینم بە الوازی لە سەر پشت راکشاوی‬ ‫جا پێم بڵێ چۆن چویتە ناو کۆڕی خواکانەوە و‬ ‫ژیانی جاویدانت بە دەس هێنا؟"‬ ‫ئوتناپیشتیم بەرسڤی گلگامێشی دایەوە‪ ،‬وتی‪:‬‬ ‫ئەی گلگامێش رازێکی نهێنی شاردراوەت بۆ ئەدرکێنم‬ ‫لە نهێنیەکی خواژنت ئاگادار ئەکەم‪:‬‬ ‫شوروپاک‪ ،‬ئەو شارەی تۆ شارەزای هەیت‪،‬‬ ‫سەردەمی ئەو شارە بەسەرچو و ماخوای لێ بو‬ ‫ماخوا مەزنەکان ویستیان تۆفان هەڵسێ‬ ‫لە ناو خۆیان دا راوێژیان کرد‬ ‫باوکیان ئانویان لە گەڵ بو‬ ‫ئینلیلی پاڵەوان راوێژکاریان بو‬ ‫نینورتا یاریدەدەر و وەزیریان بو‬ ‫ئیننوگی دەرگاوان و پەیامبەریان بو‬ ‫نینئیگیکو واتە ئەیایان لە گەڵ بو‬ ‫‪665‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫ئەم قسەکانی گەیاندن بە کۆڵیتی قامیش و پێی وت‪:‬‬ ‫ئەی کۆڵیت! ئەی کۆڵیتی قامیش!‬ ‫ئەی دیوار‪ ،‬ئەی دیوار!‬ ‫ئەی کۆڵیتی قامیش گوێ بگرە و ئەی دیوار تێ بگە‬ ‫ئەی پیاوی شوروپاکی‪ ،‬ئەی رۆڵەی ئوباراتوتو کۆڵیتەکەت هەڵوەشێنە و کەشتیەک بۆ خۆت دروست بکە‬ ‫واز لە داراییەکەت بهێنە و هەوڵی رزگاری بدە‬ ‫دەس لە موڵک هەڵبگرە و ژیانت قوتار بکە‬ ‫لە کەشتیەکەدا تۆوی هەمو گیاندارێ سوار بکە‬ ‫ئەو کەشتیەی دروستی ئەکەی ئەبێ ئەندازەکانی رابگری‬ ‫پانییەکەی ئەوەندەی درێژییەکەی بێ‪...‬‬ ‫کاتێ ئەمەم زانی بە خواکەمم ئایا وت‪:‬‬ ‫گەورەم! قسەکانم بیستی‪ ،‬فەرمانەکەت جێبەجێ ئەکەم‬ ‫بەاڵم چی بە شارەکە بڵێم؟‬ ‫بە چی وەاڵمی خەڵک و پیرەکان بدەمەوە؟‬ ‫ئایا دەمی کردەوە روی لە من‪ ،‬پێی وتم‪ ،‬من بەندەی ئەوم‪ ،‬پێیان بڵێ‪" :‬من زانیم کە ئینلیل ئەمبوغزێنێ‬ ‫لێرە بەدواوە ناتوانم لە شارەکەتان دا بژیم‬ ‫رو ناکەمە مەڵبەندێ ئینلیلی تێ دا نیشتەجێ بێ‬ ‫بەڵکو دائەبەزم بۆ ئاپسو‬ ‫لە گەڵ ئایا ئەژیم‬ ‫ئێوەش فەڕ و خێرتان بە سەردا ئەبارێ‬ ‫پۆلی مەل و ماسی ناوازە‬ ‫واڵت پڕ ئەبێ لە دانەوێڵە و خێر‬ ‫ئێوارە لەنگێزەی بارانی گەنمتان بە سەردا ئەبارێنێ"‬ ‫کاتێ گزنگی بەیانی دا واڵت لە من کۆبونەوە‬ ‫مەڕی بەنرخیان بۆ قوربانی بۆ هێنابوم‬ ‫گاڕانی لەوڕەگای دەشتەکانیان بۆ قوربانی بۆ هێنا بوم‬ ‫‪.....‬‬ ‫بچوکەکان قیریان بۆ هێنام‬ ‫گەورەکان پێویستیەکانی تر‬ ‫لە رۆژی پێنجەم دا پەیکەرەکەیم دروست کرد‬ ‫زەمینەکەی یەک ئیکو بو‪ ،‬بەرزایی دیوارەکانیشی سەدوبیست باڵ بو‬ ‫درێژی هەریەکێ لە چوارالی زەمینەکەی سەدوبیست باڵ بو‬ ‫شێوەی دەرەوەی و پەیکەرەکەیم وەها دیاری کرد‪:‬‬ ‫شەش نهۆمم تیا دروست کرد‬ ‫بەمەش کردم بە حەوت نهۆم‬ ‫‪665‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫شه‌ڕی گلگامێش و ئه‌نکیدۆ له‌گه‌ڵ گامێشی وه‌حشی‬ ‫زەمینەکەیشم کردە نۆ بەش‬ ‫پڕم کردن و پوازی ئاوم تیا داکوتان‬ ‫سەوڵم تیا دانا و ئازوقەم بۆ دابین کرد‬ ‫شەش شار قیرم لە کورەکەدا داڕشت‬ ‫سێ شار قەترانم داڕشت‬ ‫سەبەتەهەڵگرەکان سێ شار رۆنیان هێنا‬ ‫هەروەها یەک شار چەوری بۆ پڕکردنی پوازی ئاو‬ ‫دو شار چەوری کەشتیەوان هەڵی گرت‬ ‫ئینجا چێڵەکەم سەربڕی و لێم نا بۆ خەڵک‬ ‫هەمو رۆژێ مەڕم کوشتەوە‬ ‫دۆشاوی ترێ و بادەی سور و سپی و رۆناوم ئەدا بە وەستاکان بۆ ئەوەی وەکو ئاو بیخۆنەوە‬ ‫بۆ ئەوەی وەکو رۆژانی سەری ساڵ جەژن بگێڕن‬ ‫دەستم بە چەوریی رۆن شۆرد‬ ‫کەشتیەکە لە رۆژی حەوتەم دا تەواو بو‬ ‫دابەزاندنی بۆ ناو ئاو کارێکی زەحمەت بو‬ ‫ئەبوایە تەختەکانی ناخەکەی لە سەرەوە و خوارەوە بگۆڕن‬ ‫تا دوسێیەکی لە ئاوەکەدا نقوم بو‬ ‫هەرچیم هەبو تیایدا بارم کرد‬ ‫هەرچیم هەبو لە زیو خستمە ناوی‬ ‫هەرچیم هەبو لە زێڕ خستمە ناوی‬ ‫هەرچی گیاندارێکی زیندوم لە ال بو سوارم کرد‬ ‫هەمو خزم و کەسوکارم سوار کرد‬ ‫هەمو گیاندارانی کەوی و کێویم سوار کرد‬ ‫هەمو وەستاکانم سوار کرد‬ ‫‪676‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫خوا شاماش کاتێکی دیاریکراوی بۆ دانام‪ ،‬بە وتەی ئەو‪:‬‬ ‫"لە دەمی ئێوارەدا کە رەهێڵەی بارانی مردن دایکرد‬ ‫سواری کەشتیەکە ببم و دەرگاکە دابخەم"‬ ‫کاتی دیاریکراو هات‬ ‫لە شەودا خوای گەردەلول رەهێڵەی مردنی داکرد‬ ‫سەیری کەشتیەکەم کرد ترسناک بو‬ ‫چومە ناوی دەرگاکەمم داخست‬ ‫ئاژۆتنی کەشتیەکەم سپارد بە کەشتیەوان بوزور ئاموری‬ ‫پەیکەرە زەبەالحەکە هەرچیەکی تێ دا بو بەوم سپارد‬

‫ستونی سێیەم‬

‫کاتی بەیانی گزنگی دا‬ ‫لە ئاسۆی دورەوە تەمێکی تاریک دەرکەوت‬ ‫خودا ئەدەد لە ناوی دا بروسکەی دا‬ ‫شالت و خان‌یش لە پێشیانەوە ئەڕۆیشتن‬ ‫لە شاخەکان و لە دەشتەکان دا هۆشدارییان ئەدا‬ ‫خوا ئیراگال ئەستونەکانی خست‬ ‫خوا نینورتا کە بە دوای دا هات بەنداوەکانی بەردایەوە‬ ‫ئانوناکی مەشخەڵەکانی داگیرسان‬ ‫بڵێسەی لە ئەرز هەڵسان‬ ‫گرمەی خوا ئەدەد گەیشتە بنی ئاسمان‬ ‫هەمو روناکیەکانی کردە تاریکی‬ ‫زەوی وردوخاش بو وەکو چۆن گۆزە ئەشکێ‬ ‫زەالنی خوارو بە درێژایی رۆژێکی تەواو بەردەوام بو‬ ‫تەوژمەکەی توندتر بو تا چیاکانی داپۆشی‬ ‫وەکو جەنگێکی سەخت خەڵکی تەفروتونا کرد‬ ‫برا برای نەئەناسیەوە‬ ‫خەڵکی ئاسمان ئەرزیان نەئەدی‬ ‫تەنانەت خواکانیش لە لرفەی تۆفانەکە ترسان‬ ‫هەاڵتن و هەڵکشان بۆ ئاسمانی ئان‌و‬ ‫خواکان داسوکنان و لە پەنای دیوارەکەدا وەکو سەگ هەڵتروشکان‬ ‫ئیشتار وەکو ژنی ژانگرتوی کاتی مناڵبون قیژاندی‬ ‫ماخوا کڕوزایەوە‪ ،‬بە دەنگە بەسۆزەکەی الواندیەوە‪:‬‬ ‫"ئاخوداخ! ئەوانەی رۆژانی کۆن بونەوە بە خاک‬ ‫چونکە من لە کۆڕی خواکان دا بەدییەکانی ئەوانم درکاند‬ ‫بۆچی بەدگۆییم کرد و‬ ‫‪676‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫چۆن وێرانیم بە سەر گەلەکەم دا باراند‬ ‫ئەوانەی لە من بوبون‬ ‫وەکو گەرای ماسی سەرئاو کەوت بون‬ ‫خواکانی ئانوناکی لە گەڵی گریان‬ ‫بەڵێ! خواکان بە سەرشۆڕی دانیشتبون ئەیان الوانەوە‬ ‫لێویان وشک هەڵگەڕابو‬ ‫شەش رۆژ و حەوت شەو رابورد‬ ‫هێمان گەردەلولی تۆفانەکە بەردەوام و واڵتی نقوم کرد‬ ‫لە رۆژی حەوتەم دا لێشاوی تۆفانەکە کەم بوەوە‬ ‫وەکو لەشکرێ لە جەنگ دا بێ تەفروتونای ئەکرد‬ ‫ئینجا دەریاکە هێور بوەوە و گەردەلولەکە نیشتەوە و تەوژمی تۆفان خاو بوەوە‬ ‫سەیری ئاسمانم کرد‪ ،‬هێمنی هەمو الیەکی داگرت بو‬ ‫خەڵکم بینی هەمویان بوبونەوە بە خاک‬ ‫ئاوی جۆگاکان وەکو سەربان رێک لە ئاستێک دا وەستا بون‬ ‫درزێکم کردە کاڵوەکەمەوە روناکی کەوتە سەر روم‬ ‫بە چۆک دا هاتم و دانیشتم گریام‬ ‫فرمێسک لە چاوم رژا‬ ‫سەیری کەناری دەریام کرد‬ ‫دورگەیەکم بینی سەدوچلوچوار باڵ بەرز بو‬ ‫کەشتیەکە لە سەر چیای نیسیر جێگیر بو‬ ‫چیای نیسیر کەشتیەکەی راگرت نەیهێشت بڕوا‬ ‫رۆژێک و دوان رابورد‪ ،‬چیای نیسیر کەشتیەکەی راگرت بو نەیئەهێشت بڕوا‬ ‫رۆژی سێیەم و چوارەم رابورد‪ ،‬چیای نیسیر کەشتیەکەی راگرت بو نەیئەهێشت بڕوا‬ ‫رۆژی پێنجەم و شەشەم رۆیی‪ ،‬چیای نیسیر کەشتیەکەی راگرت بو‬

‫ستونی چوارەم‬

‫کە رۆژی حەوتەم هات کۆترێکم دەرهێنا‪ ،‬بەرەاڵم کرد‬ ‫کۆترەکە فڕی بەاڵم گەڕایەوە‬ ‫گەڕایەوە چونکە شوێنێکی نەدۆزی بوەوە لێی بنیشێتەوە‬ ‫پلیسرگم دەرهێنا‪ ،‬بەرەاڵم کرد ئەویش گەڕایەوە چونکە شوێنێکی نەدۆزی بوەوە لێی بنیشێتەوە‬ ‫ئینجا قەلەرەشێکم دەرهێنا‪ ،‬بەرەاڵم کرد‬ ‫قەلەڕەش فڕی‪ ،‬کە دی ئاوەکە نەماوە کشاوەتەوە دواوە‬ ‫خواردی و خوالیەوە و نیشتەوە و نەهاتەوە‬

‫ئەوسا هەرچی لە کەشتیەکەدا بو دەرم هێنا لە چوار الوە با لێی ئەدا‬ ‫قوربانیم ئامادە کرد‬ ‫‪676‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫ئاوی پیرۆزم بە سەر لوتکەی چیاکەدا رژاند‬ ‫حەفتاوحەوت مەنجەڵم بۆ قوربانیەکان دانا‬ ‫قامیش و داری کاژ و ئاسم لە ژێردا کەڵەکە کرد‬ ‫خواکان بۆنەکەیان هەڵمژی‬ ‫بەڵێ خواکان بۆنە خۆشەکەیان کرد‬ ‫خواکان وەکو مێش لە خاوەن قوربانی وروکان‬ ‫کاتێ ماخوای مەزن ئیشتار هات‬ ‫ملوانکە گەوهەرەکەی کە ئان‌و‪ ،‬بە ئارەزوی ئەو هۆنی بویەوە‪ ،‬هەڵبڕی و وتی‪:‬‬ ‫"ئێوە ئەی خودای انی ئامادەبو‪ ،‬هەروەکو من گەردانەی الجیوەردم لە بیر ناچێتەوە کە بە گەردنمەوەیە‬ ‫هەروەها هەمو دەمێ هەست بەم رۆژانە ئەکەم و هەرگیز لە بیرم ناچێتەوە‬ ‫با خواکان بێن بۆ سەر قوربانیەکان‬ ‫بەاڵم ئینلیل نابێ لە قوربانی نزیک بکەوێتەوە‬ ‫چونکە بێ ئەوەی رابمێنێ لێشاوی تۆفانی خوڵقان‬ ‫خەڵکەکەی منی بە فەوتان دا"‬

‫گلگامێشی پاڵه‌وانی ئه‌فسانه‌یی شێری خستۆته سه‌ر شانی‬ ‫کاتێ ئینلیل هات کەشتیەکەی دی توڕە بو‬ ‫خرۆشا بەرامبەر خوا ئیگیگی‪ ،‬وتی‪:‬‬ ‫"سەیرە چۆن کەسێک بە ساغی رزگاری بوە‬ ‫ئەبو هیچ کەسێ لە فەوتان دەرباز نەبێ؟"‬ ‫خوا نینورتا دەمی کردەوە و روی قسەی لە پاڵەوان ئینلیل وتی‪:‬‬ ‫"جگە لە ئەیا کێی تر ئەتوانێ ئەم کارە بکا؟‬ ‫بەڵێ ئەیا رازە شاردراوەکان ئەزانێ"‬ ‫ئەوسا ئەیا دەمی کردەوە رو بە ئینلیلی پاڵەوان وتی‪:‬‬ ‫"ئەی پاڵەوان! تۆ ژیرترینی خواکانی‬ ‫‪676‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫چۆن بە بێ ئەوەی رابمێنی لێشاوی تۆفانت خوڵقان‬ ‫هەڵەکار ئۆباڵی هەڵەکەی هەڵگرت‬ ‫دەستدرێژیکەر تاوانی دەسدرێژیەکەی هەڵگرت‬ ‫بەاڵم دڵنەرم بە لە سزادا بۆ ئەوەی نەفەوتێ‬ ‫توند مەبە لە بەدی دا‬ ‫ئەگەر تۆ لە باتی ئەوەی تۆفان بخوڵقێنی‬ ‫شێرت بەردایەتە خەڵک ژمارەت کەم ئەکردنەوە‬ ‫گورگت تێ بەردانایە ژمارەی خەڵکت کەم ئەکردەوە‬ ‫لە باتی تۆفان قاتوقڕیت بخستایەتە واڵتەوە‬ ‫لە باتی تۆفان ئەگەر ئیرا خەڵکی بفەوتانایە‬ ‫بەاڵم من نهێنی خوا مەزنەکانم ئاشکرا نەکرد‬ ‫بەڵکو ئەترا حاسیسم وا لێ کرد خەو ببینێ‬ ‫پەی بە نهێنی خواکان ببا‬ ‫ئێستا ئەرکەکەی گرتە ئەستۆ و چارەنوسی بڕیار دا‬ ‫ئینجا ئینلیل سەرکەوتە سەر کەشتیەکە‬ ‫دەستی گرتم و لە گەڵ خۆی سواری کەشتیەکەی کردم‬ ‫ژنەکەشمی لە گەڵ من سوار کرد بە تەنیشت خۆمەوە کڕنوشی پێ برد‬ ‫لە نێوانی هەردوکمان دا راوەستا‪ ،‬دەستی هێنا بە تەوێڵمان دا و پیرۆزبایی لێ کردین وتی‪:‬‬ ‫پێش ئێستا ئوتناپیشتیم مرۆڤێ بو‬ ‫بەاڵم لە ئێستا وە ئوتناپیشتیم و هاوسەرەکەی هاوشێوەی ئێمەی خوا ئەبن‬ ‫ئوتناپیشتیم لە دور‪ ،‬لە دەمی روباردا ئەژی‬ ‫ئینجا دوریان خستمەوە و لە دەمی روباردا نیشتەجێیان کردم‬ ‫ئێستا ئەی گلگامێش کێ خواکان لە پێناوی تۆدا کۆ ئەکاتەوە‬ ‫بۆ ئەوەی ئەو ژیانە بە دەس بهێنی کە ئەتەوێ‬ ‫وەرە تاقیت بکەمەوە شەش رۆژ و حەوت شەو مەنو"‬ ‫بەاڵم ئەو هێشتا کفت و خەواڵوە ئەڵێی تەم دایگرتوە‬ ‫ئوتناپیشتیم ئاوڕی لە ژنەکەی دایەوە و پێی وت‪:‬‬ ‫"بڕوانە! ئەم پیاوە پاڵەوانە داوای ژیان ئەکا‬ ‫کەچی خەو بردویەتیەوە ئەڵێی تەم دایگرتوە"‬ ‫هاوسەرەکەی ئوتناپیشتیم وەاڵمی مێردەکەی دایەوە وتی‪:‬‬ ‫"ئەم پیاوە راوەشێنم بۆ ئەوەی بە ئاگا بێ‬ ‫تا لەو رێگەیەوە کە لێوەی هاتوە بە سەالمەتی بگەڕێتەوە‬ ‫لەو دەرگایەوە لێوەی دەرچوە بچێتەوە بۆ واڵتەکەی خۆی"‬ ‫ئوتناپیشتیم وەاڵمی ژنەکەی دایەوە پێی وت‪:‬‬ ‫"تەفرەدان لە سروشتی مرۆڤ دایە‪ ،‬هەڵت ئەفریوێنێ‬ ‫‪676‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫دەی کولێرەی نانی بۆ ببرژێنە و لە ژور سەری دایبنێ‬ ‫ئەو رۆژانەش تیا نوستوە لە سەر دیوارەکە نیشان بکە"‬ ‫خەپلەی بۆ برژاند و لە ژور سەری داینا‬ ‫لە سەر دیوارەکەش رۆژانی نوستنەکەی نیشان کرد‬ ‫خەپلەی یەکەم وشک بو و خەپلەی دوەم هەڵکڕوزا‬ ‫سێیەم هێشتا تەڕ بو‬ ‫خەپلەی چوارەم کەڕوی هەڵهێنا‬ ‫پێنجەم هێشتا تازە بو کە شەشەم ئامادە کرا‬ ‫لە کاتێک دا حەوتەم لە سەر پشکۆ بو تێوەی ژەند بە ئاگا هات‬ ‫کە گلگامێش لە خەو هەستا بە ئوتناپیشتیمی دوری وت‪:‬‬ ‫" هێشتا خەو نەیبردبومەوە تێتەوە ژەندم و خەبەرت کردمەوە"‬ ‫ئوتناپیشتیم وەاڵمی گلگامێشی دایەوە پێی وت‪:‬‬ ‫"ئەی گلگامێش کولێرەکان بژمێرە‬ ‫نیشانەکانی سەر دیوارەکە ژمارەی ئەو رۆژانەت پێ ئەڵێن کە خەوت بوی‬ ‫کولێرەی یەکەم وشک بوە‪ ،‬دوەم بە کەڵک نەماوە‬ ‫سێیەم هێشتا تەڕە‪ ،‬چوارەم کەڕوی هەڵهێناوە‪ ،‬پێنجەم هێمان تازەیە و شەشەم ئێستا برژێنراوە‪ ،‬حەوتەم ئیتر‬ ‫خەبەرت بۆتەوە"‬ ‫گلگامێش بە ئوتناپیشتیمی دوری وت‪:‬‬ ‫"ئەی ئوتناپیشتیم! من ئەبێ چی بکەم و رو لە کوێ بکەم؟‬ ‫هەستێکی تۆقێنەر دڵ و دەرونی داگرتوم‬ ‫بەڵێ! لە هەر جێیەک رائەکشێم مەرگی لێیە‬ ‫لە هەر جێیەک پێ دائەنێم مەرگ چاوەڕێمە"‬ ‫ئینجا ئوتناپیشتیم بە ئورشانابی کەشتیەوانی وت‪:‬‬ ‫"ئەی ئورشانابی! هیوادارم لەنگەرگا پێشوازیت لێ نەکا‬ ‫رێگەی پەڕینەوەت نەبێ‬ ‫لە کەنارەکە بە دەرکراوی بڕۆی‬ ‫ئەو پیاوەی بۆ ئێرەت هێناوە‬ ‫چڵکنە‪ ،‬کڕێشی پێوەیە‬ ‫پێستی گیاندار جوانیەکانی لەشی شاردۆتەوە‬ ‫ئورشانابی بیبە بۆ سەرشۆرک‬ ‫بۆ ئەوەی لە ئاوەکەدا چڵکەکەی بشۆرێ وەکو بەفر پاک بێتەوە‬ ‫بۆ ئەوەی جوانی لەشی دەربکەوێ کەوڵی گیاندارانی لە بەر داکەنی و توڕی بدەیتە دەریاوە‬ ‫تەپلەکەی سەری نوێ بکاتەوە‬ ‫جلێ لە بەر بکا روتیەکانی بشارێتەوە‬ ‫‪677‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫تا ئەگاتەوە شارەکەی خۆی و‬ ‫رێگای سەفەرەکەی کۆتایی دێ‬ ‫مەهێڵە نیشانەی کۆنیی بە جلەکانیەوە دیار بێ‬ ‫بەڵکو تازەییەکەی بپارێزە"‬ ‫ئورشانابی بردی بۆ سەرشۆرک‬ ‫چڵکەکانی شت تا وەکو بەفر پاک بوەوە‬ ‫جلە چەرمینەکانی لە بەر داکەند و دای بە دەم دەریاوە‬ ‫تا جوانی لەشی دەرکەوت‬ ‫تەپلەکەی سەری نوێ کردەوە‬ ‫جلێکی کردە بەری روتیەکانی شاردەوە‬ ‫تا ئەگاتەوە شارەکەی خۆی و کۆتایی بە رێگاکەی ئەهێنێ‬ ‫جلەکانی هەمیشە تازە بێ‬ ‫گلگامێش و ئورشانابی سواری کەشتی بون‬ ‫کەشتیەکەیان دابەزاندە ناو شەپۆلەکان و ئامادە بون بۆ جمین‬ ‫ئەودەم ژنەکەی ئوتناپیشتیم بە مێردەکەی وت‪:‬‬ ‫"گلگامێش روی لە ئێرە کردوە ماندو بوە و رەنجی زۆری داوە‬ ‫لە کاتێک دا کە ئەگەڕێتەوە بۆ واڵتەکەی خۆی ئەبێ چی بدەیتێ؟"‬ ‫لەو کاتەدا گلگامێش سەوڵێکی بەرز کرد بوەوە بۆ ئەوەی کەشتیەکە لە کەنار نزیک بکاتەوە‬ ‫ئوتناپیشتیم گەیشتێ پێی وت‪:‬‬ ‫"گلگامێش روت لە ئێرە کردوە و رەنجی زۆرت داوە‬ ‫ئەشێ چیت بدەمێ وا کە ئەگەڕێیتەوە بۆ واڵتەکەی خۆت؟‬ ‫ئەی گلگامێش‪ ،‬نهێنیەکی شاردراوەت بۆ ئەدرکێنم‬ ‫بەڵێ! یەکێ لە نهێنیەکانی خواکانت بۆ ئاشکرا ئەکەم‬ ‫گیایەک هەیە دڕکاویە لە ناو ئاودا ئەڕوێ‬ ‫چقڵەکەی بە دەست دا ئەچەقێ‬ ‫ئەگەر ئەم گیایە بە دەس بهێنی ژیانت نوێ ئەبێتەوە"‬ ‫هەر کە گلگامێش گوێی لەم قسانە بو‬ ‫ئاوەڕێی گرتە بەر کە بەرەو ئاوە قوڵەکان ئەچو‬ ‫بەردی قورسی بە قاچیەوە بەست‬ ‫رۆچو بۆ ناخی ئاوەکە لەوێ گیاکەی بینی‬ ‫گیاکەی کە دڕکەکانی بە دەستی دا ئەچو هەڵکەند‬ ‫بەردە قورسەکانی لە قاچی کردەوە‬ ‫لە ناخی دەریاوە سەری دەرهێنا بۆ کەنارەکەی‬

‫‪670‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫گلگامێش بە ئورشانابی کەشتیەوانی وت‪:‬‬ ‫"ئورشانابی ئەم گیایە سەیرە‬ ‫مرۆڤ ئەتوانێ تین‌وتاوی ژیانی پێ بهێنێتەوە‬ ‫لە گەڵ خۆم ئەیبەمەوە بۆ ئوروکی شورەدار‬ ‫لە خواردنی دا خەڵک بەشدار ئەکەم‬ ‫ناوەکەی ئەبێتە‪ :‬پیر ئەگەڕێتەوە بۆ هەڕەتی گەنجی‬ ‫منیش لە دوارۆژەکانی ژیانم دا ئەیخۆم تا گەنجێتیم بۆ بگەڕێتەوە"‬ ‫ئینجا کەوتنە رێ پاش ئەوەی بیست سەعاتی دوبارەیان بڕی لە توێشوەکەیان خوارد‬ ‫پاش سی سەعاتی دوبارە راوەستان بۆ ئەوەی شەو لەوێ بە سەر بەرن‬ ‫گلگامێش گۆماوێکی ساردی دی‬ ‫دابەزی خۆی لە ئاوەکەی دا بشوا‬ ‫مار بۆنی گیاکەی کرد‬ ‫بە دزییەوە بۆی خشی و گیاکەی رفاند و خواردی‬ ‫بەوەش لەشی کاژێکی فڕێ دا‬ ‫ئەوسا گلگامێش دانیشت دایە پڕمەی گریان‪ ،‬ئاو بە رومەتەکانی دا هاتە خوارەوە‬ ‫بە ئورشانابی کەشتیەوانی وت‪:‬‬ ‫"لە پێناوی کێ دا دەستەکانم شل بون؟‬ ‫لە پێناوی کێ دا خوێنی دڵم رژا؟‬ ‫هیچ دەسکەوتێکم بۆ خۆم نەبو‬ ‫بەڵێ! دەسکەوتم بۆ شێری خاک بە دەس هێنا‬ ‫پاش بیست سەعاتی دوبارە‬ ‫ئەم ئافەریدەیە دێت گیاکەم لێ ئەڕفێنێ؟‬ ‫پێشتر کە چومە ئاوڕێی ئاوەکە‬ ‫هۆشداریەکم دی‪ ،‬بۆ ئەوەی لەم خواستە دەس هەڵ بگرم و‬ ‫کەشتیەکە لە کەناردا جێ بهێڵم"‬ ‫پاش بیست سەعاتی دوبارە رێپێوان لە توێشوەکەیان خوارد‬ ‫پاش سی سەعاتی دوبارە راوەستان بۆ ئەوەی شەو لەوێ بە سەر بەرن‬ ‫ئینجا گەیشتنە ئوروکی شورەدار‬ ‫گلگامێش بە ئورشانابی کەشتیەوانی وت‪:‬‬ ‫"ئورشانابی! سەربکە‪ ،‬بە بان شورەی ئوروک دا بڕۆ‬ ‫بڕوانە بناغەکەی‪ ،‬سەیری کەرپوچەکانی بکە‬ ‫ئاخۆ لە خشتی سورەوەکراو دروست نەکراون؟‬ ‫ئایا حەوت داناکە بنچینەکەیان دانەناوە؟‬ ‫یەک شار دانراوە بۆ نیشتەجێ بون‬ ‫یەک شار بۆ باخی دارخورما‬ ‫‪675‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫یەک شار بۆ دەشتی ئاودێری‪ ،‬جگە لە گەڕەکی پەرستگای ئیشتار‬ ‫ئوروک سێ شار و یەک گەڕەکە"‬

‫تێوەردان‬ ‫لە گێڕانەوەی ئەم الوژەیە دا ئەشێ لە ئاستی هەندێ ناودا ئیستێ بکرێ‪:‬‬ ‫گل – گامێش‪ ،‬خۆی "گا" بوە‪ ،‬لە دایکەوە کوڕی "خاتو مانگایە"‪ ،‬یەکێ لە نەبەردە گەورەکانی لەگەڵ "گا" ی‬ ‫ئاسمانی بوە‪ ،‬لە چەندین شوێن باسی "گاکێوی" کراوە‪.‬‬ ‫لە زمانی کوردی دا تا ئێستاش وشەگەلی گا‪ ،‬جوانەگا‪ ،‬گاجوت‪ ،‬گامێش‪ ،‬مانگا‪ ،‬بۆ جۆرێ لە گیاندار و‪ ،‬وشەی‬ ‫گا بۆ نیشانەیەک لە گەورەیی‪ ،‬وەکو‪ :‬گاکۆتر – کۆتری گەورە‪ ،‬گابەرد – بەردی گەورە‪ ،‬گاتو – توی گەورە‪،‬‬ ‫بەکار دێ‪.‬‬ ‫لە گێڕانەوەی چیرۆکی تۆفان دا‪ ،‬کە بەشێکی سەرەکی داستانەکەیە‪ ،‬کەشتی دەرباز بونی مرۆڤ لە سەر کێوی‬ ‫"نیسیر" گیرساوەتەوە‪ .‬بە وتەی هەندێ زانا لەوانە تەها باقیر کێوی "نیسیر" شاخی "پیرەمەگرون" ە‪.‬‬ ‫پیرەمەگرون یەکێ لە چیاکانی قەزای دوکانی پارێزگای سلێمانیە‪(.‬طه باقر‪ :‬مقدمة في ادب العراق القدیم‪ ،‬دار‬ ‫الوراق‪ .1030 ،‬ص (‪380‬هامش))‬ ‫لە زمانی کوردی دا تا ئێستاش وشەگەلی "نسێ" و "نسار" و "نزار" بۆ شوێنی فێنکی شاخ کە خۆر‬ ‫نایگرێتەوە بەکار دێ‪.‬‬

‫وشەی نائاشنا‬ ‫برک دان‪ :‬فڕێدان بە قێزوبێزەوە‪.‬‬ ‫هێز و توانا‪.‬‬ ‫بڕست‪:‬‬ ‫شێوەی لەش‪.‬‬ ‫بیچم‪:‬‬ ‫پلیسرگ‪ :‬مەلی پەڕەسێلکە‪.‬‬ ‫پارچەیەک ئاسن یا پەڕی ئەستور‪ ،‬یا دارێکی تیژە‪ ،‬ئەکرێ بە نوکی تیرەوە‪.‬‬ ‫پەیکان‪:‬‬ ‫تارمایی گیانی مردو‪.‬‬ ‫تاپۆ‪:‬‬ ‫چاڵێکە راوکەر هەڵی ئەکەنێ لە سەر رێی نێچیردا بۆ ئەوەی تەفرەی بدا‪ ،‬سەری بە پوش‪ ،‬یا بە‬ ‫تەپکە‪:‬‬ ‫دار‪ ،‬یا بە بەرد‪ ،‬ئەگرێ بۆ ئەوەی لە کاتی رۆیشتن دا نێچیرەکەی تێ بکەوێ‪.‬‬ ‫جۆرێکە لە کاڵ‌و‪.‬‬ ‫تەپلە‪:‬‬ ‫چەند رایەڵێکی تان و پۆیە لە بەن یا دەزو تێهەڵکێش ئەکرێ راوکەر باڵوی ئەکاتەوە بۆ ئەوەی‬ ‫تۆڕ‪:‬‬ ‫مەل یا گیانداری چوارپێی تێ بکەوێ‪.‬‬ ‫توڕ دان‪ :‬فڕێدان بە قێزوبێزەوە‪.‬‬ ‫دوعای شەڕ‪.‬‬ ‫توک‪:‬‬ ‫خواردنێ کە رێبوار لە گەڵ خۆی هەڵی ئەگرێ بۆ ئەوەی لە کاتی برسێتی دا لە رێگا بیخوا‪.‬‬ ‫توێشو‪:‬‬ ‫بە هێز‪.‬‬ ‫خورت‪:‬‬ ‫داهێزران‪ :‬خاڵیبونەوەی لەش لە هێزی کار و توانای ئیش‌کردن‪.‬‬ ‫‪675‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫سندوق‪ .‬سالم ئەڵێ‪:‬‬ ‫دورج‪:‬‬ ‫"لە دورجی سینەما تا گەوهەری یادی روخی تۆ بێ‬ ‫لە بەر شوعلەی ئەوا شەو تا سەحەر مەیلی چرا ناکەم‪".‬‬ ‫ژورێکی هەژارانەیە لە زەل و پوش و گەاڵ‪ ،‬جوتیار لە ناو باخەکەی دا بۆ حەوانەوەی خۆی‬ ‫زنج‪:‬‬ ‫دروستی ئەکا‪.‬‬ ‫خزمەتکاری گۆڕ‪ ،‬مزگەوت یا پەرستگا‪.‬‬ ‫زێوان‪:‬‬ ‫دارێکی درێژە‪ ،‬کەڵەکەوان‪ ،‬بەلەمەوان‪ ،‬کەشتیەوان‪ ،‬لە کاتی لێخوڕین دا سەرەکەی بە دەس ئەگرێ و‬ ‫سەوڵ‪:‬‬ ‫نوکەکەی لە گڵی بنی چەم‪ ،‬روبار‪ ،‬دەریاکە گیر ئەکا بۆ ئەوەی تەکانی رۆیشتن بە کەشتیەکەی بدا‪.‬‬ ‫الیەک لە چوارچێوەی دەرگا‪.‬‬ ‫شیپان‪:‬‬ ‫کاج‪ .‬جۆرێکە لە داری سنەوبەر‪ .‬هەروەها‪ :‬پێستێکی سپی تەنکە مار لە خۆی دائەماڵێ‪.‬‬ ‫کاژ‪:‬‬ ‫قفڵی لە دار دروستکراوی دەرگای پێ داخراوە‪.‬‬ ‫کڵۆم‪:‬‬ ‫ئافرەت‪ ،‬کچ یا ژن‪ ،‬کرا بێ بە کۆیلە‪.‬‬ ‫کەنیز‪:‬‬ ‫شوێنێکی سەر نەگیراوە‪ ،‬بە تەیمان بە بەرزایی مەترێ زیاتر چواردەوری گیراوە‪ ،‬تەرخان کراوە‬ ‫کۆز‪:‬‬ ‫بۆ مۆڵدانی بەرخ و کار‪ ،‬لە بەهار و هاوین دا‪ ،‬بە تایبەتی لەو ماوەیەدا کە هێشتا شیری دایکیان‬ ‫مژیوە‪ .‬پێشینان وتویانە‪" :‬کۆزی کارگەل ببینە ئینجا قەپوچک دابگرە!"‬ ‫ژورێکی هەژارانەیە لە قوڕ و بەرد یان پوش و گەاڵ جوتیار لە ناو باخەکەی دا بۆ حەوانەوەی‬ ‫کۆڵیت‪:‬‬ ‫خۆی دروستی ئەکا‪.‬‬ ‫ئاگردان‪.‬‬ ‫کوانو‪:‬‬ ‫کوشتنەوە‪ :‬سەربڕینی گیاندار بە چەقۆ‪.‬‬ ‫نەیار‪.‬‬ ‫مڵۆزم‪:‬‬ ‫نەیار‪.‬‬ ‫مێمڵ‪:‬‬ ‫دوعای خێر‪.‬‬ ‫نزا‪:‬‬ ‫قامیشێکی باریکە ناوەکەی پتەوە‪.‬‬ ‫نەیجە‪:‬‬ ‫هەڵ تیزان‪ :‬رەوینەوە و راکردنی خێرای گیانداری چوارپێ‪.‬‬ ‫هەڵ توتان‪ :‬جۆرێکە لە دانیشتن‪.‬‬ ‫هەڵ تروشکان‪ :‬جۆرێکە لە دانیشتن‪.‬‬ ‫هەڵ زنین‪ :‬هەڵگەڕان بە دیواری بەرز و شورە و چیادا‪.‬‬ ‫هەڵ ئاژیان‪ :‬راکشان لە سەر پشت یا لە سەر ال‪.‬‬ ‫چەورکردنی پێستی مرۆڤ بۆ شێالن و بۆنخۆشکردنی‪.‬‬ ‫هەنون‪:‬‬

‫‪675‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫‪606‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫الوژەی‬ ‫گلگامێش و ئاگا ی کیش‬ ‫چکاوەی بابەت‬ ‫"کیش" و "ئونوگ" دو شار بون‪ .‬دو "دەوڵەتی شار" بون هەریەکەیان شای خۆی هەبوە‪.‬‬ ‫شای کیش ئاگا بوە و‪ ،‬شای ئونوگ گلگامێش‪.‬‬ ‫شای ئونوگ نوێنەری ناردوە بۆ الی شای ئونوگ داوای لێ کردوە بۆ کاری بێگاری‪ ،‬بۆ هەڵکەندنی بیر و‬ ‫چااڵو‪ ،‬کۆمەڵێ کەسی بۆ بنێرێ‪ ،‬هەڕەشەی کردوە کە ئەگەر داواکەی جێبەجێ نەکرێ ئەچێتە سەریان و‪ ،‬بە زۆر‬ ‫ملیان پێ کەچ ئەکا‪.‬‬ ‫گلگامێش‪ ،‬شای ئونوگ‪ ،‬ئەنجومەنی پیرانی شارەکەی کۆ کردۆتەوە راوێژی پێ کردون ئاخۆ لە نرخی ئاشتی‬ ‫دا ملکەچ بکەن بۆ داواکەی شای کیش یان خۆیان بۆ روبەڕوبونەوەی چەکدار ئامادە بکەن‪.‬‬ ‫"ئەنجومەنی پیران" ئاشتی و خۆبەدەستەوەدان هەڵئەبژێرن‪.‬‬ ‫گلگامێش ئەم بڕیارەی بە دڵ نابێ‪.‬‬ ‫ئینجا ئەنجومەنی پیاوانی کارامەی شارەکەی کۆ کردۆتەوە راوێژی پێ کردون ئاخۆ لە نرخی ئاشتی دا ملکەچ‬ ‫بکەن بۆ داواکەی شای کیش یان خۆیان بۆ روبەڕوبونەوەی چەکدار ئامادە بکەن‪.‬‬ ‫"ئەنجومەنی پیاوانی کارامە" جەنگ و روبەڕوبونەوە هەڵئەبژێرن‪.‬‬ ‫گلگامێش ئەم بڕیارەی بە دڵ ئەبێ‪.‬‬ ‫لەم کەینوبەینەدا بون ئاگا هێزێکی گەورەی هێناوەتە سەر ئونوگ و گەمارۆی داوە‪.‬‬ ‫گلگامێش یەکێ لە پاڵەوانەکانی بە نوێنەرایەتی خۆی رەوانەی الی ئاگا ی فەرماندەی هێزی گەمارۆدەر ئەکا‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەوان لە باتی گفتوگۆ بە تێهەڵدان پێشوازی ئەکەن‪ .‬لەو کاتەدا یەکێ لە ئەفسەرەکانی لەشکرەکەی‬ ‫گلگامێش سەرئەکەوێتە سەر شورەی ئونوگ‪ ،‬لە پاڵەوانە گیراوەکە ئەپرسن ئاخۆ ئەوە شاکەیانە یا کەسێکی‬ ‫ترە ئەو نکولی ئەکا ئەوە شاکەیان بێ زۆرتری تێ هەڵ ئەدەن‪ ،‬ئەوسا ئەنکیدو لە دەرگای شورەی ئونوگ ەوە‬ ‫بۆیان دەرئەپەڕێ و‪ ،‬گلگامێش خۆی سەرئەکەوێتە سەر شورەی شار‪ .‬هێزەکەی ئاگا بە دیتنی ئەو دیمەنە‬ ‫‪606‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫شڵەژانی تێ ئەکەوێ و‪ ،‬پەرەوازە ئەبن‪ .‬لەشکرکێشیەکە لە باتی شەڕ بە دۆستایەتی گلگامێش و ئاگا کۆتایی‬ ‫دێ‪ .‬گلگامێش ستایشی ئاگا ئەکا و ئاگا یش واز لە شەڕ ئەهێنێ‪.‬‬

‫الوژەی‬

‫گلگامێش و ئاگا‬ ‫‪ :8 -3‬نێردراوەکانی ئاگای کوڕی ئین می باراجە سی‬ ‫لە کیشەوە هاتن بۆ ئونوگ بۆ الی گلگامێش‪،‬‬ ‫گلگامێش داواکەیانی خستە بەردەم پیرانی شارەکەی‪ ،‬وشەکانی بە وریایی هەڵبژارد‪:‬‬ ‫"زۆر بیر هەن ئەبێ تەواو بکرێن‬ ‫هێشتا زۆر لە بیرەکانی واڵت هەن ئەبێ تەواو بکرێن‬ ‫چااڵوی تەنک لە واڵت دا هەن ئەبێ تەواو بکرێن‬ ‫گەلێ بیر هەن ئەبێ قوڵ بکرێن و گوریسی هەڵگۆزینیان لە سەر ببەسترێ‪.‬‬ ‫ئایە ئەشێ ئێمە ملکەچ بکەین بۆ بنەماڵەی کیش! ئەشێ بە چەک لێیان نەدەین؟"‬ ‫‪ :32 - 9‬لە کۆبونەوەی ئەنجومەن دا‪ ،‬پیرانی شار‪ ،‬وەاڵمی گلگامێشیان دایەوە‪:‬‬ ‫"لە راستی دا زۆر بیر هەن ئەبێ تەواو بکرێن‬ ‫هێشتا زۆر لە بیرەکانی واڵت هەن ئەبێ تەواو بکرێن‬ ‫چااڵوی تەنک لە واڵت دا هەن ئەبێ تەواو بکرێن‬ ‫گەلێ بیر هەن ئەبێ قوڵ بکرێن و گوریسی هەڵگۆزینیان لە سەر ببەسترێ‪.‬‬ ‫بۆیە ئەبێ ئێمە ملکەچ بکەین بۆ بنەماڵەی کیش! نابێ بە چەک لێیان بدەین؟"‬ ‫‪ :11 - 38‬گلگامێش‪ ،‬مەزنی کوالبا‪،‬‬ ‫متمانەی بە ئینانا هەبو‬ ‫ئامۆژگاری پیرانی شارەکەی بە هەند وەرنەگرت‬ ‫گلگامێش‪ ،‬ئەمجارەیان پرسەکەی خستەوە بەردەم پیاوە کارامەکانی شارەکەی‪ ،‬وشەکانی بە وریایی هەڵبژارد‪:‬‬ ‫"زۆر بیر هەن ئەبێ تەواو بکرێن‬ ‫هێشتا زۆر لە بیرەکانی واڵت هەن ئەبێ تەواو بکرێن‬ ‫هێشتا چااڵوی تەنک لە واڵت دا هەن ئەبێ تەواو بکرێن‬ ‫گەلێ بیر هەن ئەبێ قوڵ بکرێن و گوریسی هەڵگۆزینیان لە سەر ببەسترێ‪.‬‬ ‫لەمەوبەر‪ ،‬هەرگیز‪ ،‬ئێوە ملکەچ نەبون بۆ بنەماڵەی کیش! ئاخۆ نابێ بە چەک لێیان بدەین؟"‬ ‫‪ :19 - 12‬لە کۆبونەوەی ئەنجومەن دا پیاوانی کارامەی شارەکەی بەرسڤی گلگامێشیان دایەوە‪:‬‬ ‫"لە ناو ئەوانەدا کە راوەستاون و‪ ،‬لە ناو ئەوانەدا کە دانیشتون‬ ‫‪606‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫لە ناو ئەوانەدا کە هاودەمی کوڕانی شا بون‬ ‫لە ناو ئەوانەدا کە سەرومڕ رەشمەی کەریان بە دەستەوەیە‪ ...‬کێ ئەوەندە هەناسەی درێژە؟" وەک ئەڵێن‪.‬‬ ‫"ئێوە ئ ەی پیرەپیاوان ناشێ ملکەچ بکەن بۆ بنەماڵەی کیش! ئەشێ ئێمەی گەنجان بە چەک لێیان نەدەین؟"‬ ‫‪ " :19 - 10‬خوا گەورەکان پەیکەرەی ئونوگیان خوڵقاندوە‪ ،‬دەستکردی خودایان‪ ،‬خانوەکەی ئی ئانا لە‬ ‫بەهەشتەوە دابەزیوە‪،‬‬ ‫بڕوانە شورە بڵندەکەی‪ ،‬کە ئان دروستی کردوە‪ ،‬نشینگەی شاهانە کە ئان دروستی کردوە‪،‬‬ ‫تۆ شاهی‪ ،‬جەنگاوەری‪ ،‬کەسێکی روخۆشی‪ ،‬میری خۆشەویستی ئانی‬ ‫کاتێ ئاگا دێت‪ ،‬ئەبێ چۆن بتۆقێ!‬ ‫سپاکەی پچوکە‪ ،‬هێزەکانی پشتەوەی دودڵییان تێ کەوتوە‪ ،‬پیاوەکانی ناتوانن روبەڕوی ئێمە ببنەوە"‬ ‫‪ :21 - 20‬گلگامێش‪ ،‬مەزنی کوالبا‪،‬‬ ‫بە ئامۆژگاری پیاوانی کارامەی شارەکەی شادمان بو‪ ،‬ورەی بەرز بوەوە‬ ‫بە ئەنکیدوی نۆکەری وت‪:‬‬ ‫" بەم پێیە با چەک و تفاقی شەڕ ئامادە بکرێ‪ ،‬با کوتەک لە بەردەستی خۆت دا بێ‬ ‫رەنگە ئەوە ترس و تۆقاندنێکی زۆر بخوڵقێنێ‬ ‫کاتێ کە ئەو هات ترسی گەورەی منی لێ ئەنیشێ و‪ ،‬ئەبەزێ‬ ‫بەهانەکانی پوچ ئەبێتەوە و‪ ،‬حسابەکانی تێک ئەچێ"‬ ‫‪ :82 - 28‬نە پێنج و‪ ،‬نە دە رۆژ تێ نەپەڕی‬ ‫ئاگای کوڕی ئین می باراجە سی لە گەڵ پیاوەکانی گەمارۆی ئونوگی دا‬ ‫بڕیاری ئونوگ پوچ بوەوە‬ ‫گلگامێش‪ ،‬مەزنی کوالبا‪ ،‬بە جەنگاوەرەکانی خۆی وت‪:‬‬ ‫"ئەی جەنگاوەران! کێتان خۆبەخش و ئازایە‪ ،‬بە خۆی دا رائەپەڕموێ‪ ،‬بچێ بۆ الی ئاگا؟"‬ ‫‪ :88 - 88‬بیرهور‪ -‬تورا‪ ،‬پاسەوانی شاهانە‪ ،‬بە شانازیەوە بە شاکەی وت‪:‬‬ ‫"من ئەڕۆم بۆ الی ئاگا‬ ‫ئەوسا بەهانەکانی پوچ ئەبێتەوە و حسابەکانی تێک ئەچێ"‬ ‫‪ :69 - 89‬بیرهور‪ -‬تورا لە دەروازەی شار دەرچو‬ ‫هەر کە بیرهور‪ -‬تورا لە دەروازەی شار چوە دەرەوە‬ ‫لە بەردەم دەرگاکەدا گرتیان و‬ ‫تێروپڕیان تێ هەڵدا‪.‬‬ ‫هاتە بەردەم ئاگا و قسەی بۆ کرد‪.‬‬ ‫پێش ئەوەی قسەکانی تەواو بکا‪ ،‬ئەفسەرێکی ئونوگ سەرکەوتە سەر شورەکە و لە بان شورەکەوە دەرکەوت‪.‬‬ ‫‪606‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫ئاگا ئەوی بینی و بە بیرهور‪ -‬تورای وت‪:‬‬ ‫"کۆیلە! ئەو کابرایە شاکەی تۆیە؟"‬ ‫‪" :83 - 10‬ئەو کابرایە شاکەی من نیە!‬ ‫ئەو کابرایە ئەگەر شاکەی من بوایە‪:‬‬ ‫ناوچەوانی گرژ ئەبو‪ ،‬چاوەکانی لە هی گا ئەچون‪ ،‬ردێنی پیرۆزەیی ئەبو‪ ،‬پەنجەکانی جوان ئەبون‪،‬‬ ‫ئاخۆ نەیئەتوانی جەماوەرەکە بخرۆشێنێ‪ ،‬جەماوەرەکە بڕەتێنێ‪ ،‬جەماوەرەکە لە تەپوتۆزدا بگەوزێنێ‪ ،‬هەمو‬ ‫خەڵک بحەپەسێنێ‪ ،‬سەرچاوەی ئاوەکانی واڵت پڕ بکا لە لیتە‪ ،‬قەپۆزی کەشتیەکانی بشکێنێ‪.‬‬ ‫ئاگا‪ ،‬شای کیش‪ ،‬لە ناوەڕاستی لەشکرەکەی خۆی دا بە دیل بگرێ؟"‬ ‫‪ :89 - 81‬کەوتنەوە تێ هەڵدانی‪ ،‬شپرزەیان کرد‬ ‫تا توانییان بیرهور‪ -‬تورا یان کوتا‬ ‫گلگامێش‪ ،‬لە دوای ئەفسەرەکەی ئونوگ‪ ،‬خۆی سەرکەوتە سەر شورەکە‬ ‫ترس لە گەنج و پیری کوالبا نیشت‬ ‫لە بەردەم دەروازەی شاردا کۆبونەوە‬ ‫پیاوە کارامەکانی ئونوگی بە گورزی شەڕ چەکدار کرد و لە سەر رێی دەروازەی شاردا مۆڵی دان‬ ‫تەنیا ئەنکیدو لە دەروازەی شار چوە دەرەوە‬ ‫گلگامێش لە سەر شوراکەوە دەرکەوت‪ ،‬بۆ خوارەوەی روانی‪،‬‬ ‫ئاگا چاوی پێی کەوت‪:‬‬ ‫"ئەی کۆیلە! ئەم پیاوە شاکەی تۆیە؟"‬ ‫‪" :99 - 91‬ئەو پیاوە بە راستی شاکەی منە"‬ ‫هەر کە ئەوەی لە دەم دەرچو‪،‬‬ ‫گلگامێش‪ ،‬جەماوەرەکەی خرۆشان‪ ،‬جەماوەرەکەی رەتان‪ ،‬جەماوەرەکەی لە تەپوتۆزدا گەوزان‪ ،‬خەڵک هەموی‬ ‫حەپەسان‪ ،‬سەرچاوەی ئاوەکانی واڵت پڕ بون لە لیتە‪ ،‬قەپۆزی کەشتیەکان شکان‪.‬‬ ‫ئەو‪ ،‬ئاگای شای کیشی‪ ،‬لە ناوەڕاستی لەشکرەکەی خۆی دا گرت‪.‬‬ ‫‪ :306 - 300‬گلگامێش‪ ،‬مەزنی کوالبا‪ ،‬بە ئاگای وت‪:‬‬ ‫"ئاگای سەرکارم ‪ ،‬ئاگای جەنەرالم‬ ‫ئاگا ئەی فەرماندەی لەشکرەکەم!‬ ‫ئاگا هەناسەی پێ بەخشیم‪ ،‬ئاگا ژیانی پێ دام‬ ‫ئاگا داڵدەی لێقەوماوانی دا‬ ‫ئاگا‪ ،‬مەلی باڵداری لە گەنم تێر کرد"‬ ‫‪( :331 - 301‬پیاوە کارامەکانی بە گلگامێشیان وت‪):‬‬ ‫"تۆ چاودێری ئونوگ ی‪ ،‬دەستکردی خواکانی!‬ ‫‪606‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫شورە بڵندەکەی‪ ،‬کە ئان دروستی کردوە!‬ ‫نشینگە شاهانەکەی کە ئان دای مەزراندوە!‬ ‫تۆ شا و پاڵەوانی ئەوێی‪ ،‬تۆ کەسێکی روخۆشی‪ ،‬میری خۆشەویستی ئانی!"‬ ‫گلگامێش رو لە ئاگا وتی‪:‬‬ ‫"پێش ئوتو‪ ،‬لێرە پاداشتی چاکەکەت ئەدرێتەوە‬ ‫من چاو‌دێر بوم لە ئونوگ‪ ،‬دەستکردی خواکان‪،‬‬ ‫شورە بڵندەکانی کە سەریان لە هەور ئەسون‬ ‫نشینگەی شاهانە کە ئان دروستی کردوە‬ ‫شار پاداشتی ئەو چاکەیەت ئەداتەوە کە بەرامبەر منت نواند‬ ‫بەر لە ئوتو‪ ،‬لێرە پاداشتی چاکەکەت ئەدرێتەوە!"‬ ‫ئاگای ئازاد کرد بگەڕێتەوە بۆ کیش‪.‬‬ ‫‪ :338 - 332‬ئەی گلگامێش‪ ،‬مەزنی کوالبا‪ ،‬ستایشی تۆ چەند خۆشە!‬

‫تێوەردان‬ ‫هەندێ لەو شوێنەوارناسانەی کە الوژەی "ئاگا" یان ساغ کردۆتەوە و خوێندۆتەوە‪ ،‬لەوانە شوێنەوارناسی‬ ‫ناسراو کرێمەر‪ ،‬بە گرنگیەکی تایبەتیەوە باسیان لێ کردوە‪ ،‬چونکە‪:‬‬ ‫یەکەم‪ ،‬بە پێی لێکدانەوەی ئەوان "کیش" و "ئونوگ" دو "دەوڵەتی شار" بون‪ .‬دەوڵەتی شار لە سەردەمی‬ ‫سومەریەکان و دواتریش لە سەردەمی ئاکادی و بابلی دا لە هەندێ لە ناوچەکانی میزۆپۆتامیا مۆدێلی سیستەمی‬ ‫بەڕێوەبردن بوە‪ .‬سیستەمی "دەوڵەتی شار" دواتر لە یۆنانی کۆن دا بوە بە باو‪.‬‬ ‫دوەم‪ ،‬گوایە ئەم گێڕانەوەیە نیشانەیە بۆ جۆرێ لە ژیانی دیمۆکراسی سەرەتایی‪ ،‬لە سێیەم هەزارەی پێـش‬ ‫زایـن دا بۆ یەکـەم جـار لە مـێژوی مرۆڤـایەتی دا ئـونـوگ پـارلەمـانـی "دو ژوری" ی هەبوە‪ ،‬ژورێکی‬ ‫"ئەنجومەنی پیران" و ژورێکی "ئەنجومەنی پیاوانی کارامە"‪ ،‬لە پرسێکی چارەنوسسازی وەکو جەنگ و ئاشتی‬ ‫دا گەورەی واڵت پرسی پێ کردون‪.‬‬

‫سەرچاوە‬ ‫لە بەر تێکستی ئینگلیزی وەرگیراوە و لە گەڵ تێکستی عەرەبی بەراورد کراوە‪،‬‬ ‫بۆ تێکستی ئینگلیزی بڕوانە‪:‬‬

‫‪The Electronic Text Corpus of Sumerian Literature- Oxford University‬‬

‫بۆ تیکستی عەرەبی بڕوانە‪( :‬صاموئیل نوح کریمر‪ ،‬السومریون‪ :‬تاریخهم وحضارتهم وخصائصهم‪ ،‬ترجمة الدکتور فیصل‬ ‫الوائلي‪ ،‬الناشر وکالة المطبوعات‪ ،‬الکویت) ص(‪)162-188‬‬ ‫بۆ کورتەی عەرەبی بڕوانە‪ :‬الدکتور فاضل عبدالواحد حق‪ :‬سومر‪ :‬اسطورة وملحمة‪ 3911 ،‬بغداد‪( .‬ص ‪)363 – 360‬‬

‫‪607‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫‪600‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫الوژەی‬ ‫گلگامێش و ئەنکیدو و‪ ،‬جیهانی ژێر‌و‬ ‫چکاوەی بابەت‬ ‫لە کەناری روباری فورات دا درەختێ هەبوە‪ .‬کە ئەشێ داری "بی" بوبێ‪ ،‬بایەکی توند هەڵی ئەکێشێ و ئاوی‬ ‫فورات ئەیبا بۆ دور‪.‬‬ ‫ئینانا لە کەناری فورات لە سەر داوای ئا ن و ئینلیل‪ ،‬کە دوان لە بەهێزترینی خواکان بون‪ ،‬پیاسەی کردوە‪ .‬دارە‬ ‫هەڵکەنراوەکەی بینیوە‪ ،‬لە ئاو دەری هێناوە و هەڵی گرتۆتەوە لە ناو باخەکەی خۆی دا بیڕوێنێ بۆ ئەوەی کە‬ ‫ئەستور بو لە دارەکەی کورسی و تەختی نوستن دروست بکا‪.‬‬ ‫هەژدیهایەک رەگەکەی و‪ ،‬ماخێوێک ناوقەدەکەی و‪ ،‬مەلێک چڵەپۆپەکەی داگیر ئەکەن‪ ،‬نایەڵن دارەکە نەشونما‬ ‫بکا و‪ ،‬گاڵتە بە ئینانا ئەکەن‪ .‬ئینانا ناتوانێ چاریان بکا‪.‬‬ ‫ئینانا پەنا ئەبا بۆ ئوتو ی برای یارمەتی بدا دارەکەی بۆ وەربگرێتەوە‪ .‬ئوتو ئامادە نابێ یارمەتی بدا‬ ‫ئینانا‪ ،‬ئینجا‪ ،‬پەنا ئەبا بۆ گلگامێشی برای‪ .‬گلگامێش ئامادەیی دەرئەبڕێ بۆ یارمەتی دانی‪.‬‬ ‫گلگامێش خۆی بە تفاقی شەڕ چەکدار ئەکا‪ .‬ئەچێتە وێزەی دارەکە‪ .‬هەژدیهاکە ئەکوژێ‪ .‬ماخێوەکە لە ترسا‬ ‫هەڵدێ و مەلەکەش بەچکەکانی بەرەو چیاکان ئەفڕێنێ‪ .‬گلگامێش دارەکە ئەبڕێتەوە و‪ ،‬پێشکەشی ئینانا ی‬ ‫ئەکا‪ ،‬کورسی و تەختی بۆ خۆی لێ دروست بکا و‪ ،‬خۆیشی لە رەگەکەی و لە چڵەپۆپەکەی دو ئامڕازی موسیقی‬ ‫دروست ئەکا‪.‬‬ ‫بە دەنگی ئەم دو ئامڕازە‪ ،‬لە مەیدانە گشتیەکان دا‪ ،‬خەڵک داوا ئەکا بۆ شەڕ‪.‬‬ ‫دایک و هاوسەری گەنج و بێوەژنانی‪ ،‬قوربانیانی شەڕەکان‪ ،‬توکی لێ ئەکەن‪ .‬ئامڕازەکانی وەکو سزا‬ ‫بەرئەبنەوە بۆ ناو جیهانی خوارو‪.‬‬ ‫گلگامێش خۆی بە دەست و قاچ هەوڵ ئەدا دەریان بهێنێتەوە‪ ،‬بەاڵم ناتوانێ‪ ،‬بە کەساسی لە بەر دەرگای جیهانی‬ ‫خوارودا دائەنیشێ و دەس ئەکا بە گریان و نوزانەوە‪ .‬ئەنکیدو‪ ،‬هاوڕێ و نۆکەری‪ ،‬هەستی بەزەیی ئەبزوێ‪،‬‬ ‫ئامادەیی دەرئەبڕێ بچێ بۆ جیهانی ژێر‌و ئامڕازەکانی بۆ بهێنێتەوە‪.‬‬ ‫‪605‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫گلگامێش بۆ ئەوەی ئەنکیدو بە سەالمەتی بچێ و بە سەالمەتی بگەڕێتەوە کۆمەڵێ رێنمایی ئەکا‪ .‬بەاڵم ئەنکیدو‬ ‫لە گەشتەکەی دا گوێ ناداتە رێنماییەکانی گلگامێش‪ ،‬لە بەر ئەوە جیهانی ژێر‌و رێگەی نادا بگەڕێتەوە سەر‬ ‫ئەرز‪ ،‬بە یەکجاری گلی ئەداتەوە‪.،‬‬ ‫گلگامێش پەنا ئەبا بۆ ئینلیل ئەنکیدوی بۆ بهێنێتەوە‪ .‬ئینلیل ئامادە نابێ یارمەتی بدا‪.‬‬ ‫گلگامێش ئینجا پەنا ئەبا بۆ ئینکی ئەنکیدوی بۆ بهێنێتەوە‪ ،‬ئینکی تەنیا ئەوەندەی لە دەس دێ دەالقەیەک‬ ‫بکاتە جیهانی ژێر‌و تاپۆی گیانی ئەنکیدو سەری لێ دەربهێنێ لە گەڵ گلگامێش گفتوگۆیەک بکا‪.‬‬ ‫تاپۆی ئەنکیدو و گلگامێش بە یەک ئەگەن‪ .‬گلگامێش هەواڵی جیهانی ژێر‌و و‪ ،‬چارەنوسی کەسانی جیاوازی لێ‬ ‫ئەپرسێ‪ ،‬ئەنکیدو وەاڵمی پرسیارەکانی ئەداتەوە‪.‬‬

‫الوژەی‬

‫گلگامێش و ئەنکیدو و‪ ،‬جیهانی ژێر‌و‬

‫‪ :16 - 3‬لەو رۆژانەدا‪ ،‬لەو رۆژە دورانەدا‪،‬‬ ‫لەو شەوانەدا‪ ،‬لەو شەوە دورانەدا‪،‬‬ ‫لەو سااڵنەدا‪ ،‬لەو ساڵە دورانەدا‬ ‫لە رۆژانی کۆن دا‪ ،‬کە شتانی پێویست هێنرانە بونی ئاشکرا‪،‬‬ ‫لە رۆژانی کۆن دا‪ ،‬کە بۆ یەکەمین جار شتانی پێویست مشوری خورا‪،‬‬ ‫کاتێ بۆ یەکەمین جار لە بەر دەرگای واڵت دا نان تام کرا‬ ‫کاتێ تەنور لە واڵت دا دروست کرا و خرایە کار‬ ‫کاتێ ئاسمان لە ئەرز جیا کرایەوە‬ ‫کاتێ ئەرز لە ئاسمان جیا کرایەوە‬ ‫کاتێ مرۆڤ ناو نرا‬ ‫کاتێ ئان ئاسمانی بۆ خۆی وەرگرت‬ ‫کاتێ ئینلیل ئەرزی بۆ خۆی وەرگرت‬ ‫کاتێ جیهانی ژێر‌و بە خەاڵت درایە ئیریشکیگال و‪،‬‬ ‫کاتێ ئەو بایەوانی بەلەمەکەی کردەوە‪ ،‬کاتێ بایەوانەکەی کردەوە‬ ‫کاتێ باوک بەرەو جیهانی ژێر‌و بایەوانەکەی کردەوە‬ ‫کاتێ ئینکی بەرەو جیهانی ژێر‌و بایەوانەکەی کردەوە‬ ‫دژی شا‪ ،‬گەردەلولی گلێرە هەڵی کرد‪،‬‬ ‫دژی ئینکی‪ ،‬گەردەلولی تەرزە هەڵی کرد‬ ‫بچوکەکانیان وەکو چەکوشی سوک بون و‬ ‫زلەکانیان وەکو خڕەبەردەکانی مەنجەنیق (کاتاپولتس) بون‬ ‫بەلەمە بچوکەکەی ئینکی ئەلەرزی وەکو گەلە کیسەڵ خۆیانی پێدا بماڵن‬ ‫شەپۆلەکان لە نیرگەی بەلەمەکەیان ئەدا بۆ ئەوەی وەکو گورگ شا هەڵ بلوشن و‬ ‫شەپۆلەکان لە قەپۆزی بەلەمەکەیان ئەدا بۆ ئەوەی وەکو شێر ئینکی بشکێنن‬ ‫‪605‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫‪ :18 – 11‬لەو سەردەمەدا درەختێکی تەنیا هەبو‬ ‫تەنیا درەختی هالبو‪ ،‬درەختێ بە تەنیا‪ ،‬لە کەناری فوراتی پاک دا روا‪ ،‬بە ئاوی فورات ئاو ئەدرا‬ ‫تەوژمی زەالنی خوارو لە رەگی دەرهێنا‬ ‫لقەکانی شکاند‪،‬‬ ‫فورات بردی هەڵی گرت بۆ دور‬ ‫ئافرەتێ‪ ،‬بۆ رێزنان لە قسەی ئان لەو ناوەدا ئەسوڕایەوە‬ ‫ئافرەتێ‪ ،‬بۆ رێزنان لە قسەی ئینلیل لەو ناوەدا پیاسەی ئەکرد‪،‬‬ ‫درەختەکەی گرتەوە و بردی بۆ ئونوگ‪،‬‬ ‫بۆ ناو باخە رازاوەکەی ئینانا‬ ‫‪ :26 – 16‬ئافرەتەکە درەختەکەی بە قاچ نەک بە دەست روان‪،‬‬ ‫ئافرەتەکە بە قاچ نەک بە دەست ئاوی دا‬ ‫وتی‪" :‬کەی ئەمە ببێ بە کورسیەکی قەشەنگ کە بتوانم لە سەری دابنیشم؟‬ ‫وتی‪":‬کەی ئەمە ببێ بە تەختێکی قەشەنگ کە بتوانم لە سەری رابکشێم؟‬ ‫پێنج ساڵ‪ ،‬دە ساڵ تێپەڕی‪ ،‬درەختەکە گەورە بو‪ ،‬بەاڵم لق‌وپۆپی دەرنەکرد‬ ‫لە سەر رەگەکەی مارێکی بێ ئامان کوالنەی کرد بو‬ ‫لە سەر چڵەپۆپەکەشی مەلی ئانزود بەچکەکانی دانا بو‬ ‫لە ناوقەدەکەشی دا ماخێوێک جێگەی خۆی تێدا ساز کرد بو‬ ‫کچۆڵەیەک بو بە دڵێکی خۆشەوە پێ ئەکەنی‪،‬‬ ‫لە کاتێک دا ئینانای پیرۆز ئەگریا‬ ‫‪ :69 – 21‬کاتێ شەبەقی دا‪ ،‬کاتێ ئاسۆ رۆشن بوەوە‬ ‫کاتێ مەلە بچوکەکان‪ ،‬لە دەمەوبەیانی دا‪ ،‬کەوتنە جریواندن‬ ‫کاتێ ئوتو خەوتنگاکەی جێ هێشت‬ ‫خوشکەکەی ئینانای پیرۆز‬ ‫بە پاڵەوانی الو ئوتو ی وت‪:‬‬ ‫"برام! لەو رۆژانەدا کاتێ کە چارەنوس دیاری کرا‬ ‫کاتێ فەڕ ئەرزی تێراو کرد‬ ‫کاتێ ئان ئاسمانی بۆ خۆی وەرگرت‬ ‫کاتێ ئینلیل ئەرزی بۆ خۆی وەرگرت‬ ‫کاتێ ئیریشکیگال جیهانی خواروی بە خەاڵت درایە و‬ ‫کاتێ ئەو بایەوانی بەلەمەکەی کردەوە‪ ،‬کاتێ بایەوانەکەی کردەوە‬ ‫کاتێ باوک بەرەو جیهانی ژێر‌و بایەوانەکەی کردەوە‬ ‫کاتێ ئینکی بەرەو جیهانی ژێر‌و بایەوانەکەی کردەوە‬ ‫دژی شا‪ ،‬گەردەلولی گلێرە هەڵی کرد‪،‬‬ ‫‪605‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫دژی ئینکی‪ ،‬گەردەلولی تەرزە هەڵی کرد‪،‬‬ ‫بچوکەکانیان وەکو چەکوشی سوک بون و‬ ‫زلەکانیان وەکو خڕەبەردەکانی مەنجەنیق (کاتاپولتس) بون‬ ‫بەلەمە بچوکەکەی ئینکی ئەلەرزی وەکو گەلە کیسەل خۆیانی پێدا بماڵن‬ ‫شەپۆلەکان لە نیرگەی بەلەمەکەیان ئەدا بۆ ئەوەی وەکو گورگ شا هەڵ بلوشن و‬ ‫شەپۆلەکان لە قەپۆزی بەلەمەکەیان ئەدا وەکو شێر پەالماری ئینکی یان ئەدا‬ ‫‪ :18 – 10‬لەو سەردەمەدا‪ ،‬درەختێکی تەنیا هەبو‬ ‫تەنیا درەختی هالبو‪ ،‬درەختێ بە تەنیا‬ ‫لە کەناری فوراتی پاک دا روا‬ ‫بە ئاوی فورات ئاو ئەدرا‬ ‫تەوژمی زەالنی خوارو لە رەگی دەرهێنا‬ ‫لقەکانی شکاند‪،‬‬ ‫فورات بردی هەڵی گرت بۆ دور‬ ‫من ئافرەتێ‪ ،‬کە بۆ رێزنان لە قسەی ئان لەو ناوەدا ئەسوڕامەوە‬ ‫من ئافرەتێ‪ ،‬کە بۆ رێزنان لە قسەی ئینلیل لەو ناوەدا پیاسەم ئەکرد‪،‬‬ ‫درەختەکەم گرتەوە و هێنام بۆ ئونوگ‪،‬‬ ‫بۆ ناو باخە رازاوەکەی ئینانای پیرۆز‬ ‫‪ :90 – 10‬من‪ ،‬ئافرەتێ‪ ،‬درەختەکەم روان بە قاچم نەک بە دەستم‬ ‫من‪ ،‬ئینانا ئاوم دا‪ ،‬قاچم بە کار هێنا نەک دەستم‬ ‫ئەو وتی‪" :‬کەی ئەمە ببێ بە کورسیەکی قەشەنگ کە بتوانم لە سەری دابنیشم؟‬ ‫ئەو وتی‪":‬کەی ئەمە ببێ بە تەختێکی قەشەنگ کە بتوانم لە سەری رابکشێم؟‬ ‫پێنج ساڵ‪ ،‬دە ساڵ تێپەڕی‪ ،‬درەختەکە گەورە بو‪ ،‬بەاڵم لق‌وپۆپی دەرنەکرد‬ ‫لە سەر رەگەکەی مارێکی بێ ئامان کوالنەی کرد بو‬ ‫لە سەر چڵەپۆپەکەشی مەلی ئانزود بەچکەکانی دانا بو‬ ‫لە ناوقەدەکەشی دا ماخێوێک جێگەی خۆی تێدا ساز کرد بو‬ ‫کچۆڵەیەک بو بە دڵێکی خۆشەوە پێ ئەکەنی‪،‬‬ ‫لە کاتێک دا ئینانای پیرۆز ئەگریا!"‬ ‫براکەی‪ ،‬پاڵەوانی الو ئوتو‪ ،‬لەم کێشەیەدا الیەنی نەگرت‬ ‫‪ :331 – 93‬کاتێ شەبەقی دا‪ ،‬کاتێ ئاسۆ رۆشن بوەوە‬ ‫کاتێ مەلە بچوکەکان‪ ،‬لە دەمەوبەیانی دا‪ ،‬کەوتنە جریواندن‬ ‫کاتێ ئوتو خەوتنگاکەی جێ هێشت‬ ‫خوشکەکەی‪ ،‬ئینانای پیرۆز‪،‬‬ ‫‪656‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫بە پاڵەوان گلگامێش ی وت‪:‬‬ ‫"برام! لەو رۆژانەدا کاتێ کە چارەنوس دیاری کرا‬ ‫کاتێ فەڕ ئەرزی تێراو کرد‬ ‫کاتێ ئان ئاسمانی بۆ خۆی وەرگرت‬ ‫کاتێ ئینلیل ئەرزی بۆ خۆی وەرگرت‬ ‫کاتێ ئیریشکیگال جیهانی خواروی بە خەاڵت درایە و‬ ‫کاتێ ئەو بایە وانی بەلەمەکەی کردەوە‪ ،‬کاتێ بایەوانەکەی کردەوە‬ ‫کاتێ باوک بەرەو جیهانی ژێر‌و بایەوانەکەی کردەوە‬ ‫کاتێ ئینکی بەرەو جیهانی ژێر‌و بایەوانەکەی کردەوە‬ ‫دژی شا‪ ،‬گەردەلولی گلێرە هەڵی کرد‪،‬‬ ‫دژی ئینکی‪ ،‬گەردەلولی تەرزە هەڵی کرد‬ ‫بچوکەکانیان وەکو چەکوشی سوک بون و‬ ‫زلەکانیان وەکو خڕەبەردەکانی مەنجەنیق (کاتاپولتس) بون‬ ‫بەلەمە بچوکەکەی ئینکی ئەلەرزی وەکو پۆلە کیسەل خۆیانی پیا بکێشن‬ ‫شەپۆلەکان لە نیرگەی بەلەمەکەیان ئەدا بۆ ئەوەی وەکو گورگ شا هەڵ بلوشن و‬ ‫شەپۆلەکان لە قەپۆزی بەلەمەکەیان ئەدا وەکو شێر پەالماری ئینکی یان ئەدا‬ ‫‪ :311 – 332‬لەو سەردەمەدا درەختێکی تەنیا هەبو‬ ‫تەنیا درەختی هالبو‪ ،‬درەختێ بە تەنیا‬ ‫لە کەناری فوراتی پاک دا روا‬ ‫بە ئاوی فورات ئاو ئەدرا‬ ‫تەوژمی زەالنی خوارو لە رەگی دەرهێنا‬ ‫لقەکانی شکاند‪،‬‬ ‫فورات بردی هەڵی گرت بۆ دور‬ ‫من ئافرەتێ‪ ،‬کە بۆ رێزنان لە قسەی ئان لەو ناوەدا ئەسوڕامەوە‬ ‫من ئافرەتێ‪ ،‬کە بۆ رێزنان لە قسەی ئینلیل لەو ناوەدا پیاسەم ئەکرد‪،‬‬ ‫درەختەکەم گرتەوە و هێنام بۆ ئونوگ‪،‬‬ ‫بۆ ناو باخە رازاوەکەی ئینانای پیرۆز‬ ‫‪ :318 – 311‬ئافرەتەکە درەختەکەی بە قاچ نەک بە دەست روان‪،‬‬ ‫ئافرەتەکە ئاوی دا بە قاچ نەک بە دەست‬ ‫وتی‪" :‬کەی ئەمە ببێ بە کورسیەکی قەشەنگ کە بتوانم لە سەری دابنیشم؟‬ ‫وتی‪":‬کەی ئەمە ببێ بە تەختێکی قەشەنگ کە بتوانم لە سەری رابکشێم؟‬ ‫پێنج ساڵ‪ ،‬دە ساڵ تێپەڕی‪ ،‬درەختەکە گەورە بو‪ ،‬بەاڵم لق‌وپۆپی دەرنەکرد‬ ‫لە سەر رەگەکەی مارێکی بێ ئامان کوالنەی کرد بو‬ ‫لە سەر چڵەپۆپەکەشی مەلی ئانزود بەچکەکانی دانا بو‬ ‫‪656‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫لە ناوقەدەکەشی دا خێوێک جێگەی خۆی تێدا ساز کرد بو‬ ‫کچۆڵەیەک بو بە دڵێکی خۆشەوە پێ ئەکەنی‪،‬‬ ‫لە کاتێک دا ئینانای پیرۆز ئەگریا‬ ‫لەو کێشەیەدا کە خوشکەکەی بۆی باس کرد‪ ،‬براکەی‪ ،‬پاڵەوان گلگامێش‪ ،‬الیەنی گرت‬ ‫‪ :380 – 316‬پشتێنێکی پۆشی پەنجا مەن قورس و پەستەکەکەی پەنجا مەن بو‪ ،‬ئەتوت سی شیقلی هەڵگرتوە‬ ‫دەستی دایە تەورە برۆنزیەکەی کە بۆ گەڕان بە کاری ئەهێنا‬ ‫کە حەوت تالینت و حەوت مەن کێشی بو‬ ‫مارە بێ ئامانەکەی کوشت کە لە سەر رەگەکەی ئەژیا‬ ‫مەلی ئانزود کە لە سەر چڵەپۆپەکەی ئەژیا بەچکەکانی هەڵگرت و فڕی بۆ شاخەکان‬ ‫خێوە کچەکە کە لە قەدەکەی دا ئەژیا هەاڵت پەنای برد بۆ چۆڵەوانی‬ ‫درەختەکەی لە رەگەوە هەڵکەند‪ ،‬سەرچڵەکەی قرتان‬ ‫کوڕانی شارەکەی کە لە گەڵی چو بون لقوپۆپەکانیان هەڵپاچی‬ ‫پێشکەشی کرد بە خوشکەکەی‪ ،‬بە ئینانای پیرۆز‪ ،‬بیکا بە کورسی‬ ‫دایە بیکا بە تەخت بۆ خۆی‬ ‫بۆ خۆیشی‪ ،‬لە رەگەکانی‪ ،‬ئیالگ ی دروست کرد و‪ ،‬لە لقەکانیشی ئیکیدما‬ ‫‪ :368 – 383‬ئیالگ ی لە مەیدانی پان دا ئەژەن‪ ،‬نەی ئەویست هەرگیز لە ژەنینی بوەستێ‪،‬‬ ‫لە مەیدانی پان دا ستایشی خۆی ئەکرد‪ ،،‬نەی ئەویست هەرگیز لە ستایشی خۆی بوەستێ‬ ‫بۆ ئەو (؟) کە مناڵی بێوەژنەکانی‪" ...‬ئای ملم! ئۆف کڵۆکم!"‬ ‫بۆ ئەوانەی دایکیان هەبو‪ ،‬دایک نانی بۆ کوڕەکەی ئەهێنا‬ ‫بۆ ئەوانەی کە خوشکیان هەبو‪ ،‬خوشک ئاوی بۆ براکەی ئەهێنا‬ ‫کە ئێوارە هات‪ ،‬شوێنی دانانی ئیالگ ی نیشانە کرد‪ ،‬لەوێوە ئیالگ ەکەی خۆی هێنایە الی خۆی لە ماڵ داینا‬ ‫بەاڵم بەیانی زو کە ئەو‪ ...‬شوێنەکەی نیشانە کرد بو‪،‬‬ ‫لە سۆنگەی سکااڵی بێوەژن و دادوبێدادی کچە گەنجەکانەوە ئیالگ ەکەی و ئیکیدما کەی بەربونەوە ناو بنی‬ ‫جیهانی ژێر‌و‬ ‫هەوڵی دا بە دەست‪ ،‬دەریان بهێنێتەوە‪ ،‬نەیتوانی بیانگاتێ‬ ‫هەوڵی دا بە قاچ‪ ،‬دەریان بهێنێتەوە‪ ،‬نەیتوانی بیانگاتێ‬ ‫‪ :318 – 366‬لە زاری دەروازەی گانزەر دا‪ ،‬لە بەردەم جیهانی ژێرودا هەڵتوتا‬ ‫گلگامێش کەوتە شینوزاری‪ ،‬بە کوڵ گریا‪:‬‬ ‫"ئای ئیالگ ی من‪ ،‬وای بۆ ئیکیدما ی من! ئای ئیالگ ەکەی من‪ ،‬من هێشتا لە خۆشیەکانی تێر نەبوم‪ ،‬یاری‬ ‫پێ کردنی بۆ من هێشتا تەواو نەبوە!‬

‫‪656‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫ئاخ ئەگەر ئیالگ ەکەی من هەر لە ماڵی دارتاش چ اوەڕوانی من بوایە‪ ،‬من لە گەڵ ژنی دارتاشەکە دا وەکو‬ ‫دایکی خۆم رەفتارم ئەکرد‪ ...‬ئەگەر هەر لەوێ چاوەڕوانی من بوایە‪ ،‬من لە گەڵ مناڵەکانی دارتاشەکە وەکو‬ ‫خوشکە بچوکەکەم رەفتارم ئەکرد‪ ...‬ئەگەر ئەو هەر لەوێ چاوەڕوانی من بوایە!‬ ‫ئیالگە کەی من کەوتۆتە خوارێ بۆ جیهانی ژێر‌و‪ ..‬کێ بۆم ئەهێنێتەوە؟‬ ‫ئیکیدما کەی من کەوتۆتە خوارێ بۆ گانزەر‪ ...‬کێ بۆم ئەهێنێتەوە؟"‬ ‫‪ :381 – 316‬ئەنکیدوی نۆکەری وەاڵمی دایەوە‪:‬‬ ‫"گەورەم! بۆچی ئەگریت؟ بۆچی خەم دڵی داگرتوی؟‬ ‫ئەمڕۆ من ئیالگ ەکەی تۆ لە جیهانی ژێر‌و ئەهێنمەوە‪ ،‬من ئیکیدما کەت لە گانزەر ەوە بۆ ئەهێنمەوە"‬ ‫گلگامێش بەرسڤی ئەنکیدوی دایەوە‪:‬‬ ‫" ئەگەر ئەمڕۆ بچی دابەزی بۆ جیهانی ژێر‌و‪ ،‬با ئامۆژگاریت بکەم! ئەبێ رێنماییەکانم جێبەجێ بکەی‪.‬‬ ‫با قسەت بۆ بکەم! گوێ لە وتەکانم بگرە‪:‬‬ ‫‪ :398 – 382‬نابێ جلوبەرگی خاوێن لە بەر بکەی‪ :‬ئەگینا دەسبەجێ ئەتناسنەوە کە تۆ نامۆی‬ ‫نابێ لەشی خۆت بە رۆنی خۆشبۆی شوشەکە بهەنوی‪ :‬ئەگینا بە بۆنەکەی تێت ئەوروکێن‬ ‫نابێ گۆپاڵ لە جیهانی ژێرودا بهاوێژی‪ :‬ئەگینا ئەوانەی گۆپاڵەکەیان بەر ئەکەوێ تێت ئەئاڵێن‬ ‫نابێ گۆچان بە دەستەوە بگری‪ :‬ئەگینا تاپۆکان هەست ئەکەن تۆ سوکایەتییان پێ ئەکەی‬ ‫نابێ پاپوچ لە پێ بکەی‬ ‫نابێ لە جیهانی ژێرودا بنەڕێنی‬ ‫نابێ ژنە خۆشەویستەکەت ماچ بکەی‬ ‫نابێ لە ژنەکەت بدەی تەنانەت ئەگەر هەراسانیشی کردی‬ ‫نابێ مناڵە خۆشەویستەکانت ماچ بکەی‬ ‫نابێ لە کوڕەکەت بدەی تەنانەت ئەگەر بێزاریشی کرد‬ ‫دەنگەدەنگ بکەی لە جیهانی ژێرودا گل ئەدرێیتەوە‬ ‫‪ :102 – 399‬ئەو ژنەی کە لەوێ راکشاوە‪ ،‬ئەو ژنەی کە لەوێ راکشاوە‬ ‫دایکی نینازو کە لەوێ هەڵئاژیاوە‬ ‫شانی روتی بە جل دانەپۆشراوە‪ ،‬هیچ پۆشاکێ بە سەر سنگە روتەکەیەوە نیە‬ ‫پەنجەکانی وەکو تەورداس وان و پرچی کە ئەڕنێتەوە ئەڵێی زەرون‪".‬‬ ‫‪ :110 – 108‬ئەنکیدو گوێی نەدایە وتەکانی گەورەکەی‬ ‫جلوبەرگی خاوێنی پۆشی‪ ،‬ئەوان ناسییانەوە کە نامۆیە‬ ‫لەشی بە رۆنی خۆشبۆ هەنو‪ ،‬بە بۆنەکەی لە دەوری وروکان‬ ‫گۆچانی نیشانەی لە جیهانی ژێرودا وەشان‪ ،‬ئەوانەی گۆچانەکەیان بەرکەوت تێی ئااڵن‬ ‫گۆچانەکەی بە دەستەوە گرت‬ ‫تاپۆی مردوەکان هەستیان کرد سوکایەتییان پێ کراوە‬ ‫‪656‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫پاپوچی کردە پێ‪،‬‬ ‫بوە هۆی دەنگە دەنگ لە جیهانی ژێرودا‬ ‫ژنە خۆشەویستەکەی ماچ کرد و لەو ژنەیشی دا کە هەراسانی کرد بو‬ ‫فرزەندە خۆشەویستەکەی ماچ کرد و‪ ،‬لەو کوڕەیشی دا کە لێی بێزار بو‬ ‫نەڕەیەکی گەورەی کرد‪،‬‬ ‫ئیتر لە جیهانی ژێرودا گل درایەوە‬ ‫‪ :119 – 113‬پاڵەوان گلگامێش‪ ،‬کوڕی نینسومون‪،‬‬ ‫بە تەنیا رێگەی ئیکوری گرت‪ ،‬بۆ پەرستگای ئینلیل‬ ‫لە بەردەم ئینلیل دا گریا‪:‬‬ ‫"بابە ئینلیل! ئیالگ ەکەم کەوتە خوارێ بۆ جیهانی ژێر‌و‪،‬‬ ‫ئیکیدما کەم کەوتە خوارێ بۆ ناو گانزەر‪.‬‬ ‫ئەنکیدو دابەزی بیانهێنێتەوە بەاڵم جیهانی ژێر‌و ئەوی گل داوەتەوە‬ ‫ناماتار ن ەیگرتوە‪ ،‬ئاساگ نەیگرتوە‪ ،‬بەڵکو جیهانی ژێر‌و گرتویەتی‬ ‫ئودوگ‪ ،‬دێوی نیرگال‪ ،‬کە بەزەیی بە کەس دا نایەتەوە‪ ،‬نەیگرتوە‪ ،‬بەڵکو جیهانی ژێر‌و گرتویەتی‬ ‫ئەو لە مەیدانی شەڕێکی پیاوانەدا نەگالوە‪ ،‬بەڵکو جیهانی ژێر‌و گرتویەتی‪".‬‬ ‫باوە ئینلیل لەم کێشەیەدا الیەنی نەگرت‪ ،‬لە بەر ئەوە چو بۆ ئەریدوگ‬ ‫‪ :110 – 111‬لە ئەریدوگ بە تەنیا رێگەی گرت‪ ،‬بۆ پەرستگای ئینکی‬ ‫لە بەردەم ئینکی دا گریا‪:‬‬ ‫"بابە ئینکی! ئیالگ ەکەم کەوتە خوارێ بۆ جیهانی ژێر‌و‪،‬‬ ‫ئیکیدما کەم کەوتە خوارێ بۆ ناو گانزەر‪.‬‬ ‫ئەنکیدو دابەزی بیانهێنێتەوە بەاڵم جیهانی ژێر‌و گرتویەتی‬ ‫نامات ار نەیگرتوە‪ ،‬ئاساگ نەیگرتوە‪ ،‬بەڵکو جیهانی ژێر‌و گرتویەتی‬ ‫ئودوگ‪ ،‬دێوی نیرگال‪ ،‬کە بەزەیی بە کەس دا نایەتەوە‪ ،‬نەیگرتوە‪ ،‬بەڵکو جیهانی ژێر‌و گرتویەتی‬ ‫ئەو لە مەیدانی شەڕێکی پیاوانەدا نەگالوە‪ ،‬بەڵکو جیهانی ژێر‌و گرتویەتی‪".‬‬ ‫باوە ئینکی لەم کێشەیەدا الیەنی گرت‪،‬‬ ‫‪ :121 – 118‬بە پاڵەوانی الو ئوتو ی‪ ،‬کوڕی نینگال ی وت‪:‬‬ ‫" دەسبەجێ دەالقەیەک لە جیهانی ژێر‌و دا بکەرەوە‪ ،‬ئینجا‬ ‫نۆکەرەکەی ئەو لە جیهانی ژێر‌و بهێنەرەوە"‬ ‫ئەو دەالقەیەکی کردە جیهانی ژێر‌و‬ ‫نۆکەرەکەی بە ئاسانی لە جیهانی ژێر‌و دەرهێنا‬ ‫‪656‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫‪ :181 – 121‬باوەشیان کرد بە یەکتردا و یەکترییان ماچ کرد‬ ‫بە پرسیار دای گرتەوە‪:‬‬ ‫"رێکخستنی جیهانی ژێروت بینی؟‬ ‫هاوڕێ! ئەگەر تۆ بۆم باس بکەیت‪ ،‬ئەگەر بۆم بگێڕیتەوە"‬ ‫" ئەگەر باسی رێکخستنی جیهانی ژێروت بۆ بگێڕمەوە‪ ،‬ئەبێ دابنیشی و بگریت!"‬ ‫"من دائەنیشم و ئەگریم"‬ ‫‪ .....‬کە دڵت حەز بکا بیگرێ‪..‬‬ ‫(من کرم تێی داوم؟) ‪ ....‬وەکو ئەسپێ بداتە پەاڵسە کۆن‬ ‫دەالقەیەک‪ ،‬پڕ بێ لە تۆز‬ ‫وتی "ئۆف" و لە ناو تۆزەکەدا دانیشت‬ ‫‪" :161 – 182‬ئەوەت بینی کە یەک کوڕی هەیە؟"‬ ‫"بەڵێ بینیم!"‬ ‫"ئەحواڵی چۆنە؟"‬ ‫لە سەر ئەو کۆتەرەیەی کە لە بن دیوارەکەدایە بە کوڵ ئەگری"‬ ‫"ئەوەت بینی کە دو کوڕی هەیە؟"‬ ‫"بەڵێ بینیم"‬ ‫"ئەحواڵی چۆنە؟"‬ ‫"لە سەر چەند خشتێ دانیشتوە نان ئەخوا"‬ ‫"ئەوەت بینی کە سێ کوڕی هەیە؟"‬ ‫"بەڵێ بینیم"‬ ‫"ئەحواڵی چۆنە؟"‬ ‫"ئاو لە کوندەی سەر هەرزاڵە ئەخواتەوە"‬ ‫"ئەوەت بینی کە چوار کوڕی هەیە؟"‬ ‫"بەڵێ بینیم"‬ ‫"ئەحواڵی چۆنە؟"‬ ‫"دڵی خۆشە وەکو پیاوێ چوار واڵخی نیر لە ملی هەبێ"‬ ‫"ئەوەت بینی کە پێنج کوڕی هەیە؟"‬ ‫"بەڵێ بینیم"‬ ‫"ئەحواڵی چۆنە؟"‬ ‫"وەکو میرزایەکی ماندونەبو بە ئاسانی هاتوچۆی کۆشک ئەکا"‬ ‫‪657‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫"ئەوەت بینی کە شەش کوڕی هەیە؟"‬ ‫"بەڵێ بینیم"‬ ‫"ئەحواڵی چۆنە؟"‬ ‫"شادمانە وەکو زەویەکەی کێڵرا بێ"‬ ‫"ئەوەت بینی کە حەوت کوڕی هەیە؟"‬ ‫"بەڵێ بینیم"‬ ‫"ئەحواڵی چۆنە؟"‬ ‫" وەکو هاودەمی خواکان‪ ،‬لە سەر تەخت دانیشتوە‪ ،‬گوێ لە بڕیارەکان ئەگرێ"‬ ‫‪" :188 – 168‬خەساوی ناو کۆشکت بینی؟"‬ ‫"بەڵێ بینیم"‬ ‫"ئەحواڵی چۆنە؟"‬ ‫"وەکو داری ئاالال ی بێ کەڵک لە قوژبنێک دا هەڵپەسێردراوە"‬ ‫"ئەو ژنەت بینی کە هەرگیز نەزاوە ؟"‬ ‫"بەڵێ بینیم"‬ ‫"ئەحواڵی چۆنە؟"‬ ‫"وەکو‪ ...‬ئینجانە‪ ،‬بە توندی فڕێ دراوەتە الوە‪ ،‬خۆشیی بە هیچ پیاوێ نابەخشێ"‬ ‫"ئەو گەنجەت بینی کە هەرگیز ژنەکەی روت نەکردۆتەوە؟"‬ ‫"بەڵێ بینیم"‬ ‫"ئەحواڵی چۆنە؟"‬ ‫"تۆ گوریسەکە تەواو ئەکەی‪ ،‬ئەو هێشتا لە سەر گوریسەکە ئەگری"‬ ‫"ئەو ژنەت بینی کە هەرگیز مێردەکەی روت نەکردۆتەوە ؟"‬ ‫"بەڵێ بینیم"‬ ‫"ئەحواڵی چۆنە؟"‬ ‫" تۆ چنینی چیغەکە تەواو ئەکەی‪ ،‬ئەو هێشتا بە سەر چیغەکەدا ئەگری"‬ ‫"ئەوەت بینی کە جێگری نیە؟"‬ ‫"بەڵێ بینیم"‬ ‫"ئەحواڵی چۆنە؟"‬ ‫وەکو ئەو ‪ ....‬خشت ؟ نان ئەخوا‪.......‬‬ ‫‪......‬‬

‫‪650‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫‪" :101 – 186‬بینیت‪...‬؟‬ ‫" خواردنەکەی بە جیا دائەنێن‪ ،‬ئاوەکەی بە جیا دائەنێن‪ ،‬ئەو خواردنە ئەخوا کە بۆ ئەوی دائەنێن‪،‬‬ ‫ئەو ئاوە ئەخواتەوە کە بۆ ئەوی دائەنێن"‬ ‫‪.....‬‬ ‫"کابرای گولت بینی؟"‬ ‫‪.....‬‬ ‫"هەڵبەز و دابەز ئەکا وەکو گایەک کرم تێی دابێ"‬ ‫"ئەوەت بینی لە نەبەردا گالوە"‬ ‫"بەڵێ بینیم"‬ ‫"ئەحواڵی چۆنە؟"‬ ‫"باوک و دایکی لەوێ نەبون کەللەسەری هەڵبگرن‪ ،‬ژنەکەی ئەگری"‬ ‫"گیانی ئەوەت بینی کە پرسەی بۆ نەگیراوە؟"‬ ‫"بەڵێ بینیم"‬ ‫"ئەحواڵی چۆنە؟"‬ ‫"بەرماوەی ئێسک و نان و ‪ ...‬ئەو شتانە ئەخوا لە کۆاڵن فڕێ ئەدرێن"‬ ‫"ئەوەت بینی کەشتیەوان لێی دا‪"...‬‬ ‫"ئەحواڵی چۆنە؟"‬ ‫"ئاخ‪ ،‬دایە! پیاوەکە گریا بۆ ژنەکە‪ ،‬کە کەشتیەکەی راکێشایە دەرەوە"‬ ‫‪.......‬‬ ‫"مناڵە بچوکەکانی منت بینی کە هەرگیز لە دایک نەبون؟"‬ ‫"بەڵێ بینیم"‬ ‫"ئەحواڵیان چۆنە؟"‬ ‫"لە سەر تەختێکی ئاڵتون و زیو‪ .‬پڕ لە هەنگوین و کەرە‪ .‬گەمە ئەکەن"‬ ‫"ئەوەت بینی کە مرد‪..‬؟"‬ ‫"بەڵێ بینیم"‬ ‫"ئەحواڵی چۆنە؟"‬ ‫"لە سەر تەختی خواکان راکشاوە"‬ ‫"ئەوەت دی لە سەر ئاگر دانرا بو؟"‬ ‫ئەوەم نەبینی‪ .‬گیانی لەوێ نەبو‪ .‬دوکەڵەکەی بە ئاسمان دا چو‪".‬‬

‫‪655‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫تێوەردان‬ ‫یەکەم‪،‬‬ ‫ئەم الوژەیە‪" :‬گلگامێش و ئەنکیدو و‪ ،‬جیهانی ژێر‌و"‪ ،‬خشتی دوانزەهەمی الوژەی گلگامێشە‪ ،‬بەاڵم لە بەر‬ ‫ئەوەی‪ ،‬بە پێی لێکۆڵینەوەی هەندێ لە شوێنەوارناسەکان‪ ،‬روداوەکانی په‌یوه‌ندییان بە روداوەکانی الوژەی‬ ‫گلگامێشەوە نیە‪ ،‬بە جیا لەوان‪ ،‬وەکو الوژەیەکی سەربەخۆ‪ ،‬دانراوە‪.‬‬ ‫دوەم‪،‬‬ ‫بەشێ لە ئەفسانە و چیرۆک و داستان و گێڕانەوەکانی سومەری‪ ،‬بابلی‪ ،‬ئاکەدی‪ ،‬ئاشوری بە جۆری‬ ‫دروستبونی گەردون دەس پێ ئەکا و‪ ،‬لەوێوە ئەچێتە سەر گێڕانەوەی ئەسڵی داستانەکە‪ .‬الوژەی "گلگامێش و‬ ‫ئەنکیدو و‪ ،‬جیهانی ژێر‌و" ش بە هەمان شێوە دەستی پێ کردوە‪.‬‬ ‫سێیەم‪،‬‬ ‫جیهانی ژێر‌و‪ ،‬بە پێی تێگەیشتنی سومەری‪ ،‬جیهانی دوای مردن بوە‪ ،‬جیهانێ بوە چونی هەبوە گەڕانەوەی‬ ‫نەبوە‪ .‬هەر بۆیە پێیان وتوە‪" :‬ئەرزی نەگەڕانەوە"‪.‬‬ ‫چوارەم‪،‬‬ ‫چەند بەشێکی پرسیارەکانی گلگامێش و وەاڵمەکانی ئەنکیدو‪ ،‬لە کۆتایی الوژەکەدا‪ ،‬بە هۆی شکان و سوانەوە‬ ‫فەوتاون و نەخوێنراونەتەوە لە بەر ئەوە هەمو گفتوگۆکەیان بە تەواوی ساغ نەکراوەتە‪ .‬دێڕە فەوتاوەکان بە‬ ‫ریزی نوقتە ئاماژەیان بۆ کراوە‪.‬‬ ‫پێنجەم‪،‬‬ ‫چەند رونوسی الوژەکە لە چەند جێگای جیاواز دۆزراوەتەوە و‪ ،‬پارچەکانی لە چەند شوێنی جیاوازە و‪،‬‬ ‫زاناکانی شوێنەوارناسی بە جۆری جیاواز خوێندویانەتەوە‪ .‬بۆ نمونە‪ :‬لەم رێنوسەدا ناوی ئامڕازە موسیقیەکان‬ ‫بە "ئیالگ" و "ئیکیدما" خوێنراونەتەوە کەچی لە رونوسی تردا بە "پوکو" و "میکو" خوێنراونەتەوە و‪،‬‬ ‫هەندێکیان ئەم دو ئامڕازەیان بە تەپڵ و داری تەپڵ لێدان داناوە و هەندێکی تر بە دەزگایەکی نەزانراو‪.‬‬

‫وشەی نائاشنا‬ ‫ئینجانە‪ :‬دەفرێکە لە قوڕ دروست ئەکرێ‪ ،‬لە گۆزە پچوکترە‪ ،‬دەمەکەی پەلە‪ ،‬لە ئاگردا سور ئەکرێتەوە‪ .‬لە ناو‬ ‫ماڵ دا دائەنرێ گوڵی جوانیی تێدا بڕوێنرێ‪.‬‬ ‫بایەوان‪ :‬چارۆکەیەکی ئەستوری پان و گەورە بوە لە ناو کەشتی یا بەلەم دا بە ئەستونێکی بەرزدا‬ ‫هەڵواسراوە‪ .‬کەشتیەوان بە هێزی با بەو بایەوانە کەشتی یا بەلەمەکەی لێ خوڕیوە‪.‬‬ ‫پاپوچ‪ :‬جۆرێکە لە پێاڵو‪.‬تایەر بەگی جاف ئەڵێ‪:‬‬ ‫نازی پاپوچت ئەکێشم من بە تۆز و گەردەوە‪".‬‬ ‫"زو بڕۆ قاسید بڵێ دەردی دڵم‬ ‫پەاڵس‪ :‬جلی کۆن و شڕ و پیس‪.‬‬ ‫تارمایی گیانی مردو‪.‬‬ ‫تاپۆ‪:‬‬ ‫‪655‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫تەورداس‪ :‬ئامرازێکە لە ئاسن دروست ئەکرێ‪ ،‬دەمەکەی کەوانەیی تیژە‪ ،‬سەردەمی زو بۆ شەڕ و بۆ هەڵپاچینی‬ ‫لق‌وپۆپی دار بە کار هێنراوە‪.‬‬ ‫زەالن‪ :‬رەشەبای بەهێز‪.‬‬ ‫زەرو‪ :‬کرمێکی بچوکە لە ناو قوڕ و لیتەی کانیاوادا ئەژی کە بە پێستی مرۆڤ دا ئەنوسێ چەند جار لە‬ ‫ئەندازەی گەورەیی خۆی زیاتر خوێن ئەمژێ‪.‬‬ ‫گلێرە‪ :‬تەرزە‪.‬‬ ‫قەپۆز‪ :‬چەناگەی دەرپەڕیوی مرۆڤ و چوارپێ‪.‬‬ ‫تەوقێکە کراوەتە ملی گا بۆ ئەوەی لە گەڵ گایەکی تردا پێکەوە ببەسترێنەوە و هاوشانی یەکتری‬ ‫نیر‪:‬‬ ‫جوت یا گێرەیان پێ بکرێ‪.‬‬ ‫نیرگە‪ :‬دارێکی ئەستوری درێژە رائەهێڵرێ بۆ ئەوەی دارەڕای لە سەر بکرێ‪.‬‬

‫سەرچاوە‬

‫لە بەر تێکستی ئینگلیزی وەرگیراوە و لە گەڵ تێکستی عەرەبی بەراورد کراوە‪،‬‬ ‫بۆ تێکستی ئینگلیزی بڕوانە‪.)The Electronic Text Corpus of Sumerian Literature- Oxford University( :‬‬ ‫بۆ بەشێ لە تیکستی عەرەبی بڕوانە‪( :‬صاموئیل نوح کریمر‪ ،‬السومریون‪ :‬تاریخهم وحضارتهم وخصائصهم‪ ،‬ترجمة الدکتور‬ ‫فیصل الوائلي‪ ،‬الناشر وکالة المطبوعات‪ ،‬الکویت) (ص ‪)193 – 180‬‬ ‫هەروەها بۆ کورتەی ئەم الوژەیە بڕوانە‪:‬‬ ‫طە باقر‪ :‬ملحمة کلکامش‪ ،‬الناشر دار الوراق‪ ،‬لندن‪( ،‬ص ‪)108 – 399‬‬ ‫فاضل عبدالواحد حق‪ :‬سومر‪ :‬اسطورة و ملحمة‪ 3911 ،‬بغداد‪( .‬ص ‪)366 - 361‬‬

‫‪655‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫‪656‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫بالۆرەی‬ ‫سەرکەوتنی سەرجۆن‬ ‫"منم‪ ،‬سەرجۆن‪ ،‬شای بەهێزی ئاگادە‪،‬‬ ‫دایکم ژنێکی سادە بوە‪ ،‬باوکم ناناسم‪.‬‬ ‫براکانی باوکم لە شاخەکان ژیاون‬ ‫شارەکەم ئازوپیرانویە‪ ،‬کە لە سەر کەناری فوراتە‪.‬‬ ‫دایکە سادەکەم بە من ئاوس بوە‪ ،‬بە نهێنی منی بوە‪،‬‬ ‫لە تلیان دا شاردمیەوە سەری گرت و بە قیر سواخی دا‪،‬‬ ‫هاویشتمیە ناو ئاو‪ ،‬ئاوەکە نوقمی نەکردم‪.‬‬ ‫ئاوەکە هەڵی گرتم بۆ الی ئاودێر ئاکی‪.‬‬ ‫ئاکی‪ ،‬ئاودێر‪ ،‬بە دڵێکی پاکەوە لە ئاوەکە دەری هێنام‪.‬‬ ‫ئاکی‪ ،‬ئاودێر‪ ،‬وەکو کوڕی خۆی بە خێوی کردم‪.‬‬ ‫ئاکی‪ ،‬ئاودێر‪ ،‬لە الی خۆی کردمی بە باخەوان‪.‬‬ ‫کاتێ باخەوانیم ئەکرد ماخوا ئیشتار حەزی لێ کردم‪،‬‬ ‫بە درێژایی (چل و) چوار ساڵ پاشایەتیم کرد‬ ‫من فەرمانڕەوایی خەڵکە سەرڕەشەکەم کرد‬ ‫چیا سەختەکانم بە تەوری برۆنزین روخاند‬ ‫سەرکەوتمە سەر شاخە نزمەکان‬ ‫کێوە نەویەکانم بڕی‬ ‫واڵتی دەریام سێ جار گەمارۆ دا‬ ‫دیلمون م گرت‬ ‫چوم بۆ دور‪-‬یلوی گەورە‪ ...‬من‬ ‫‪656‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫قوربانیم کرد‬ ‫هەر شایەک لە دوای من بێ‬ ‫‪.....‬‬ ‫با فەرمانڕەوایی بکا‪ ،‬با حوکمی سەرڕەشەکان بکا‪،‬‬ ‫با شاخە سەختەکان بە تەوری برۆنزین بڕوخێنێ‬ ‫با سەر بکەوێتە سەر چیا نزمەکان‬ ‫با کێوە نەویەکان ببڕێ‬ ‫با سێ جار واڵتی دەریا گەمارۆ بدا‬ ‫با دیلمون بگرێ‬ ‫با بچێ بۆ دور‪-‬ئیلوی گەورە‬ ‫‪............‬‬ ‫‪...‬بەشەکەی تری بالۆرەکە فەوتاوە"‬ ‫بۆ تێکستی ئینگلیزی‪ ،‬بڕوانە‪:‬‬ ‫(‪.)The Electronic Text Corpus of Sumerian Literature‬‬

‫بۆ تێکستی عەرەبی‪ ،‬بڕوانە‪:‬‬ ‫الدکتور فاضل عبدالواحد علي‪ ،‬سومر اسطورة وملحمة‪ ،‬ل ‪.128 – 122‬‬ ‫بۆ بەشێکی تێکستەکە‪ :‬باقر‪ ،‬ل ‪.19‬‬

‫‪656‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫بالۆرەی‬ ‫سەرکەوتنی نارام سین‬ ‫چکاوەی بابەت‬ ‫نارام سین نە وەی سەرجۆنی ئاکەدی کەوتۆتە بەر هێرشی گەورەی خێڵ و هۆزە چیاییەکان‪ .‬لە شاخەکانەوە‬ ‫هێزێکی بە ژمارە زۆر‪ ،‬بە سەرکردایەتی ئانوبانینی و حەوت کوڕەکەی‪ ،‬کە بە چڕوچاو لە قەلەڕەش و‪ ،‬بە لە ش‬ ‫لە باڵدار چون‪ ،‬دڕندە و شەڕانی بون‪ ،‬بەرەو خوار شۆڕ بونەتەوە‪ .‬هەر هێزێ چو بێتە سەر رێییان‪،‬‬ ‫بەرهەڵستییان بکا‪ ،‬شکاندویانە‪ .‬واڵتەکانی ئەنەدۆڵ‪ ،‬سوبارتو (واڵتی ئاشور)‪ ،‬واڵتی گوتیەکان (کوردستانی‬ ‫خوارو)‪ ،‬ئیالم (خوزستان) تا ئەگەنە خەلیج‪ ،‬داگیر و تااڵن و کاول ئەکەن‪،‬‬ ‫نارام سین‪ ،‬پرسی بە خواکان کردوە‪ ،‬قوربانی پێشکەش کردون‪ ،‬لە نوقاڵنەبێژەکانی پرسیوە‪ ،‬هەواڵی‬ ‫دڵخۆشکەریان پێ نەداوە‪ .‬سێ ساڵ لە سەر یەک هێزی گەورەی ناردۆتە سەریان بەاڵم هەمو جار تەفروتونا‬ ‫بون‪ .‬سەرەڕای ئەوەش نەخۆشی کوشندەی تاعون و زەحیری‪ ...‬باڵ‌و بۆتەوە‪ ،‬کەمبونەوەی بەروبوم و قاتوقڕی‬ ‫و برسێتی واڵتەکەی داگرتون‪.‬‬ ‫نارام سین‪ ،‬یەکێ لە سەرکردەکان ی راسپاردوە هێزی جەنگاوەرانی دوژمن تاقی بکاتەوە بزانێ‪ ،‬ئەمانەی کەوا لە‬ ‫شكان نایەن‪ ،‬هۆی چیە‪ ،‬مرۆڤن یان بەچکەی شەیتانن؟ سەرکردەکەی چەکەکانی لە بریندارکردنی هەندێک لە‬ ‫دیلەکان دا تاقی کردۆتەوە‪ ،‬بینیوێتی ئەوانیش وەکو ئەمان خوێن لە برینەکانیان ئەچۆڕێ‪ ،‬ئەوسا دڵنیا بون کە‬ ‫ئەوانیش مرۆڤن‪.‬‬ ‫نارام سین لە ساڵی چوارەم دا‪ ،‬هێرشی پێچەوانەی کردۆتە سەریان ئەمجارە دوژمنە چیاییەکانی شکاندوە و‪،‬‬ ‫هەندێکی لێ بە دیل گرتون‪ .‬دیلەکان بۆ ئەوەی ببن بە پەندی زەمانە ئەهێڵێتەوە و نایانکوژێ‪.‬‬ ‫نارام سین و راوێژکارەکانی‪ ،‬لە ئەنجامی هێرش و بەرگری و شەڕەکان دا‪ ،‬گەیشتونەتە ئەو باوەڕەی بۆ ئەوەی‬ ‫بتوانرێ بە دڵنیایی و بە ئاسودەیی ژیان بە سەر ببرێ‪ ،‬چاکتر وایە شار بە شورەی بەرز بپارێزرێ و‪ ،‬بە‬ ‫خەندەقی ئاو دەوری بگیرێ‪.‬‬

‫‪656‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫دەقی بالۆرەکە‪:‬‬ ‫(تۆ ئەوەی کە دێی) ئەمەت بۆ ئەخوێنمەوە کە لەم کێلەدایە‬ ‫(من نارامس) کە دوای کوڕی سەرجۆن هاتوە‬ ‫(ئەمەم نوسی و بە جێم هێشت) بۆ سەردەمی داهاتو‬ ‫ئینمیرکار‪ ،‬شای دێرین‪ ،‬کە بە یەکجاری دیار نەما‬ ‫ئینمیرکار‪ ،‬شای ئوروک‪ ،‬کە تا هەتایە دیار نەماوە‬ ‫ئەوەی ئەوسا شوانی واڵت بو‬ ‫ئێستاش پاش رابوردنی سەد ساڵ‬ ‫پاش ئەوەی سەد ساڵ تێپەڕیوە‬ ‫ئیشتار بیری خۆی سەبارەت بە واڵت گۆڕیوە‬ ‫ئومان ماندا دەرئەکەون و واڵت ئەگرن‬ ‫ئەو کاتە ئینمیرکار لە گەورەخواکانی پرسی‪،‬‬ ‫نوقاڵنەبێژەکانی بانگ کرد و فەرمانی پێ دان‪،‬‬ ‫سەرو کاوڕی بۆ هەر یەکێ لە حەوت گەورەخواکان سەربڕی‪،‬‬ ‫سفرەی خوانی پیرۆزی رازاندەوە‪،‬‬ ‫نوقاڵنەبێژەکان لە گەڵی دوان‪:‬‬ ‫بڕیارێ بدە لێی دڵنیا بی‬ ‫خواکان ویستی خۆیانت پێ ئەڵێن‬ ‫شا ئینمیرکار توشی بڕیاری سەخت بو‬ ‫شاماش کە ژیریی و دانایی دابویە‬ ‫سزای سێبەرەکەی و سێبەری ژێردەستەکانی و‬ ‫سێبەری پێشینە و پێشینەی پێشینەکانی دا‬ ‫شاماش (قارەمان) گەورەی سەرو و خوارو‪ ،‬گەورەی ئانوناکی‬ ‫ئەوانەی ئاوی پیس ئەخۆنەوە و ئاوی پاک ناخۆنەوە‬ ‫بەاڵم ئینمیرکاریان بە بیر و بە چەکەکەی‬ ‫بەستەوە‪ ،‬ئەو هێزەیان روخان‬ ‫ئەو کێلێکی نەنوسی و بە جێی نەهێشت ‪،‬‬ ‫‪ :10‬لە جێیەک دا‪ ،‬کە من خۆم لە مەترسی رزگارم نەبو‪ ،‬دەسخۆشیم لێ کرد‬ ‫وەکو باڵدار ئەجەنگان‪ ،‬زەالم بون بە روخساری قەلەڕەشەوە‬ ‫تلمون شیری داونەتێ‬

‫‪656‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫‪ :18‬پاش ئەوەی بیلی ئیل بیچمەکەی داڕشتون‬ ‫لە باوەشی چیاکان دا پێگەیشتون‬ ‫گەورە بون و لەوێ نیشتەجێ بون‬ ‫حەوت برا بون و شا بون‬ ‫جەماوەرەکەیان سێسەدوشەست هەزار کەس بو‬ ‫باوکیان شا ئانوبانینی و‪،‬‬ ‫‪ :20‬دایکیان شاژن ناوی مالیلیە‬ ‫لە ناو براکان دا گ ەورەکەیان سەردار مەناندایە‪ ،‬برای دوەمیان میدودویە‪ ،‬برای سێیەمیان کوکوپیشە‪ ،‬برای‬ ‫چوارەمیان تاردادایە‪ ،‬برای پێنجەمیان بالداهدایە‪ ،‬برای شەشەمیان ئاهوداندیە‪ ،‬برای حەوتەمیان هارشاکیدویە‬ ‫ئەو کاتەی لە چیاکان ئەسوڕانەوە‬ ‫یەکێ لە سەرکردەکانم گرتنی (؟) کێشایان بە رانی خۆیان دا (؟)‬ ‫لە پەالماری یەکەمیان دا گەیشتنە بوروش هاندرا‪ ،‬سەرانسەری خاکی بوروش هاندرا تااڵن کرا‬ ‫شاری بوهلو چەپاو کرا‪ .‬ئینجا شاری ‪ ..‬بە تاراج برا‪.‬‬ ‫‪ ...‬سنور بەزێنرا‪ ،‬بڕیار بو شوبا ئینلیل‬ ‫‪ :88‬دابەزینە ناو جەرگەی سوبارتو‬ ‫دوای تااڵنکردنی گوتیوم چونە ئیالمەوە‬ ‫دوای چەپاوکردنی ئیالم گەیشتنە بناری دنیا‬ ‫لە رێگەکەیان دا توشی هەرکەس بون شکاندیان‬ ‫‪ :60‬گەیشتنە تلمون‪ ،‬شوێنی ملوخا و‪ ،‬هەر زەویەکی لە ناو دەریادا بو‬ ‫حەڤدە شا لە گەڵ نەوەد هەزار پیاو لە تیپەکانیان‪ ،‬دایانە پاڵیان و هاوکاری زۆریان کردن‬ ‫سەرکردەکەم بانگ کرد و فەرمانم پێ دا‪:‬‬ ‫"بەرامبەریان تیر بە کار بهێنە‬ ‫‪ :68‬تیریان تێ بگرە و کەللەسەریان بپێکە‬ ‫ئەگەر خوێنیان لێ هات ئەوانیش وەکو ئێمە زەالمن‬ ‫ئەگەر خوێنیان لێ نەڕژا ئەوا لە توخمی شەیتان و فریشتەی مەرگن‬ ‫تاپۆن‪ ،‬شەیتانی بەدکاریین‪ ،‬ئینلیل ئەفراندونی‪".‬‬ ‫سەرکردەکە گەڕایەوە هەواڵی هێنا‪:‬‬ ‫‪" :10‬تیرم تێ گرتن‬ ‫سەرم ئەنگاوتن و خوێنیان لێ هات‪".‬‬ ‫نوقاڵنەبێژەکانم بانگ کرد فەرمانم پێ دان‬ ‫‪657‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫سەرو کاوڕم بۆ هەریەکێ لە حەوت خواکە کوشتەوە‬ ‫سفرەی پیرۆزم رازاندەوە‬ ‫لە گەورەخواکان‪ :‬ئیشتار‪ ،‬ئیلبابا‪ ،‬زامبابا‪ ،‬ئونو نیت‪ ،‬هانیش‪ ،‬شاماشی قارەمان و‬ ‫فیتو م‪ ،‬پرسی‪ ،‬بۆ دەرچون لە فەوتان‬ ‫بەاڵم لە دڵی خۆم دا وتم‬ ‫‪ :80‬پرس بە کام شێر بکەم‬ ‫کام گورگ ؟ نوقاڵنەبێژ پرسی‪.‬‬ ‫ئەمەوێ وەکو جەردە بڕۆم بۆ جێبەجێکردنی ویستەکانم‬ ‫پشت بە خوا ؟ بمگێڕەرەوە بۆ خۆم‬ ‫کاتێ گەیشتمە ساڵی یەکەم‪،‬‬ ‫‪ 310 :88‬سەدوبیست هەزار سەربازم ناردە سەریان‪ ،‬کەسیان لێ نەگەڕایەوە‬ ‫کاتێ گەیشتمە ساڵی دوەم‪ ،‬هەمان شت لە نەوەد هەزار جەنگاوەر قەوما‬ ‫کاتێ گەیشتمە ساڵی سێیەم‪ ،‬هەمان شت لە شەست هەزار و حەوت سەد سەرباز قەوما‬ ‫ئەوسا پەشۆکام و خەم دایگرتم‪ ،‬لە دڵی خۆم دا وتم‪:‬‬ ‫"چی بۆ جێنشینەکانم بە جێ ئەهێڵم؟‬ ‫من شایەکم‪ ،‬ناتوانێ واڵتەکەی رزگار بکا‪،‬‬ ‫شوانێکە ناتوانێ گەلەکەی بپارێزێ‬ ‫چی بکەم بۆ ئەوەی خۆم دەرباز بکەم لە‪،‬‬ ‫ترسی پیاوان‪ ،‬مەرگی تاعون‪ ،‬زەحیری‬ ‫‪ :98‬ترسان‪ ،‬ونبون‪ ،‬قاتوقڕی‪،‬‬ ‫برسێتی‪ ،‬خەوزڕان‪ ،‬هەمو نەخۆشیەکانی کە داکەوتون‬ ‫هەروەها لە سەروی شار دا تۆفان هەڵساوە‬ ‫لە خوارەوەش لە پێدەشتەکان دا تۆفانە‬ ‫ئایا گەورەی ئاو بە گەورەخواکانی (براکانی) وت‪:‬‬ ‫‪" :300‬ئەی گەورەخوایان! چیتان کرد؟‬ ‫چونکە وەکو پێتان وتم‪ ،‬تۆفان هەستاوە‬ ‫وەها‪"...‬‬ ‫کاتێ ساڵی نوێ هات‪ ،‬ساڵی چوارەم‬ ‫لە ئایا ی راوێژکاری خواگەورەکانەوە‬ ‫قوربانیم پێشکەش کرد بە ساڵی تازەی پیرۆز‬ ‫راوێژم کرد بە سروشی پیرۆز‬ ‫نوقاڵنەبێژم بانگ کرد فەرمانم پێ دا‬ ‫‪650‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫سەرو کاوڕم بۆ هەر یەکێ لە حەوت خواکە کرد بە قوربانی‬ ‫سفرەی خوانی پیرۆزم رازاندەوە‬ ‫لە گەورەخواکانم پرسی‪ ،‬نوقاڵنەبێژەکان پێیان وتم‪:‬‬ ‫"تەورەکان خوێنیان لێ ئەچۆڕێ!"‬ ‫‪ :310‬لە ناو ئەوانەدا دوانزە جەنگاوەریان هەاڵتن‪ ،‬لە دەس من دەرباز بون‬ ‫بە خێرایی دویان کەوتم‬ ‫توانیم ئەو جەنگاوەرانە بگرمەوە‬ ‫جەنگاوەرەکانم بە گیراوی هێنایەوە‬ ‫ئەوسا لە دڵی خۆم دا وتم‪:‬‬ ‫‪ :318‬بێ راوێژی پیر ناتوانم سزایان بدەم‬ ‫لەو پێناوەدا کاوڕێکم سەربڕی‬ ‫کۆڕی گەورەخواکان فەرمانیان پێ کردم رێگەیان بدەم‬ ‫لە بنی ئاسمان دا لە الیەن ڤینۆسی پرشنگدارەوە ئاگادار کرام‬ ‫تۆ نارامس‪ ،‬کوڕی سەرجۆن‪ ،‬رێنماییت ئەکەم‬ ‫‪ :310‬وازیان لێ بێنە‪ ،‬ئەم رەگەزە چەموشە لە ناو مەبە‬ ‫ئینلیل لە دوارۆژدا خۆی ئەیان داتە بەر نەفرین‬ ‫ئینلیل پڕ بە دڵ رقی لێیانە‬ ‫هەمو لە شارەکەی ئەوان دا ئەکوژرێن‬ ‫ئەیان سوتێنین‪ ،‬لە بنکەکانیان دا تەنگیان پێ هەڵئەچنن‬ ‫خوێنیان لە شارەکەدا ئەڕژێ‬ ‫ئەرز بەروبومی کەم بۆتەوە‪ ،‬دارخورماش بەرەکەی‬ ‫‪ :316‬هەموان لە شاری ئەو جەنگاوەرانەدا مردن‬ ‫دەستدرێژی تەنیوەتەوە لە شارێکەوە بۆ شارێکی تر و‪ ،‬لە ماڵێکەوە بۆ ماڵێکی تر‪ .‬لە باوکەوە بۆ کوڕ‪ ،‬لە‬ ‫براوە بۆ برا‪ ،‬لە پیاوێکەوە بۆ پیاوێکی تر و‪ ،‬لە دۆستێکەوە بۆ دۆستێک‬ ‫کەس قسەیەکی باش ناکا‬ ‫خەڵک فێری هیچ نابێ جگە لە قسە‪ ،‬هیچ باڵ‌و ناکەنەوە جگە لە گەوجی‬ ‫ئەم شارە بوە بە دوژمنی خۆی‬ ‫ئەم شارە شارێکی تر دەستی بە سەردا گرتوە‬ ‫بە نەختێ پارە کە کەمێ جۆ نەبێ هیچیتر ناهێنێ‬ ‫خۆزگە‪ :‬شایەکی بەهێز لە واڵت دا هەڵئەکەوت‬ ‫بە جێم هێشتون بۆ خوا گەورەکان ریشەکێشیان بکا‬ ‫دەستم نەخستۆتە سەریان چونکە هەاڵتون‬ ‫‪655‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫تۆ میری فەرمانڕەوا بی یا هەر شتێکی تر‬ ‫بە رەزامەندی خوا دانراوی رێبەریی شاهێتی بکەی‬ ‫لە پێناوی تۆدا تەختەی عاجم دروست کرد‪ ،‬لە سەر ئەم کێلەم نوسی‬ ‫بۆ کوثی لە پەرستگای ئای میشالم‬ ‫لە پەرستگای نیرگال دا بۆم بە جێهێشتی‬ ‫ئەم کێلە بدوێنە‬ ‫کەواتە‪ :‬نە پەشێوان و نە ترسان‬ ‫هەرگیز مەترسە و مەلەرزێ‬ ‫ئەگەر بتەوێ بناوانەکەت پتەو بێ و‪،‬‬ ‫لە سەر سنگی ژنەکەت دڵخوازی بکەی‬ ‫دڵنیا بە لە شورەکانت‬ ‫خەندەقەکان پڕ بکە لە ئاو‬ ‫دورجەکانت‪ ،‬دانەوێڵەکەت‪ ،‬پارەکانت‪ ،‬کەلوپەلەکانت‬ ‫ببەرە ناو شارە قایمکراوەکە‬ ‫چەکەکەت بپارێزە‪ ،‬بە شاردراوەیی هەڵی بگرە‬ ‫وریابە‪ ،‬سەالمەتیت دەستەبەر بکە!‬ ‫‪...‬‬ ‫‪ :310‬بەرپەرچی هێرشەکەیان بە دیاری و گۆڕینەوە بدەرەوە‬ ‫لە بەردەم ئەوان دا سەرەڕۆیی مەکە‬ ‫نوسەرەوە ئاگادارەکان کێلە تایبەتیەکەت ئەنوسنەوە‬ ‫تۆ کە سودت لە کێلەکەم وەرگرتوە هەول بدە رزگار بی‬ ‫تۆ لە گەڵ من روخۆش بی دوارۆژ یەکێکی تریش لە گەڵ تۆ روخۆش ئەبێ‪.‬‬

‫تێوەردان‬ ‫نارام سین سەرکەوتنەکەی خۆی بە سەر لولوبیەکان دا لە سەر کێلی بەرد نەخشاندوە و‪ ،‬شاعیرەکانی ئەو‬ ‫سەردەمەش کردویانەتە بالۆرەیەکی ئەفسانەیی‪.‬‬ ‫چکاوەی ئەم بالۆرەیە لە الیەن "طه باقر" ەوە لە ژێر سەرناوی "اسطورة نرام سین" دا لە الپەڕەکانی (‪- 312‬‬ ‫‪ )318‬ی کتێبەکەی دا باڵ‌و کراوەتەوە‪ ،‬بڕوانە‪:‬‬ ‫طه باقر‪ ،‬مقدمة في ادب العراق القدیم‪ ،‬دار الوراق‪ ،‬بیروت‪.1030 ،‬‬ ‫دەقی ئ ەم بالۆرەیە لە الیەن شوێنەوارناسێکی عیراقی ترەوە‪ ،‬لە الیەن "د خەلیل سەعید" ەوە لە ژێر سەرناوی‬ ‫"نص نارامس" دا لە الپەڕەکانی (‪ )128 - 118‬ی کتێبەکەی دا باڵوکراوەتەوە‪ ،‬بڕوانە‪:‬‬ ‫"الدکتور خلیل سعید‪ ،‬معالم من حضارة وادي الرافدین‪ ،‬منشورات کلیة االداب والعلوم االنسانیة بالدار البیضاء‪،‬‬ ‫‪".3982‬‬ ‫سەرچاوەی وەرگرتنی هەردوکیان بریتی بوە لە‪:‬‬ ‫‪.Gurney,"Anatolian Studies, 5, 1955‬‬

‫‪655‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫پێ ئەچێ د‪ .‬خەلیل سەعید لە گێڕانەوەکەی دا توشی هەندێ هەڵەی مێژویی بوبێ‪:‬‬ ‫یەکەم‪،‬‬ ‫لە سەرەتای بابەتەکەدا باسی ئەوەی کردوە کە ئەم بالۆرەیە لە سەر بەردە نیگارینەکەی دەربەندی گاور‬ ‫نوسراوە لە کاتێک دا ئەو بەردە تەنیا نیگاری لە سەرە و‪ ،‬هیچ نوسینێکی بە هیچ خەتێ لە سەر نەنوسراوە و‪،‬‬ ‫نیگارەکەش لە بەر ئەوەی لە سەر تاشەبەردێکی شاخەکە هەڵکەنراوە‪ ،‬بە ئاسانی قابیلی گواستنەوە نیە‪.‬‬ ‫بۆیە ئەم نوسینە هیچ پەیوەندیەکی لە گەڵ دەربەندی گاوردا نیە‪.‬‬ ‫دوەم‪.‬‬ ‫طه باقر‪ ،‬کە شوێنەوارناسێکی شارەزای عیراقە و‪ ،‬چەند جارێ لە سەر مۆنۆمێنتەکەی دەربەندی گاوری‬ ‫نوسیوە‪ ،‬باسی هیچ نوسینێکی نەکردوە‪ ،‬بەڵکو ئەو کە بابەتەکەی خۆی لە هەمان سەرچاوە وەرگرتوە کە د‪.‬‬ ‫خەلیل وەری گرتوە‪ .‬ئەڵێ‪" :‬هەندێ بەشی ئەم بالۆر ەیە لە سواڵەتەکانی کتێبخانەکەی ئاشوربانیپال لە نەینەوا و‬ ‫هەندێکی تری لە سوڵتان تەپە لە تورکیا دۆزراوەتەوە‪".‬‬ ‫سێیەم‪،‬‬ ‫ئەم دەقەی ئێرە لە دەقە عەرەبیەکەی د‪ .‬خەلیلەوە کراوە بە کوردی‪ .‬بەاڵم لە وەرگێڕانەکەی ئەودا هەڵەی چاپ و‪،‬‬ ‫شپرزەیی لە هەندێ لە ناوەکان و لە هەند ێ لە دێڕەکانی دا هەیە‪ ،‬ئەوەش تا ئەندازەیەک هەندێ لە ناوەرۆکی‬ ‫بابەتەکەی شێواندوە‪ .‬بۆ بەراورد و راستکردنەوە دەقێکی تر لە بەر دەس دا نەبو‪.‬‬

‫وشەی نائاشنا‬ ‫ئەفراندن‪ :‬خوڵقاندن‪ .‬دروستکردن‪.‬‬ ‫ئەنگاوتن‪ :‬پێکان‪ ،‬لە نیشانەدان‪.‬‬ ‫تااڵن‪ .‬زەوتکردنی زۆردارەکی ماڵ و دارایی تایبەتی و گشتی‪ .‬مەحوی ئەڵێ‪:‬‬ ‫تاراج‪:‬‬ ‫"بە شۆخی دین و دڵمی دا بە تاراج ئیستە وەک سۆفی‬ ‫بە سوبحەی ئەشکەوە هاتۆتە سەر تەرکی نەزەر چاوم"‬ ‫تااڵن‪.‬‬ ‫چەپاو‪:‬‬ ‫چەموش‪ :‬گیاندارێ کە ئامادەی راهێنران و کەویکردن نەبێ‪ .‬ئەشێ بە مرۆڤی بزێو و سەرکێش و‬ ‫سەرەڕۆش بوترێ‪.‬‬ ‫سروش‪ :‬هاتف‪ .‬وحی‪.‬‬ ‫سواڵەت‪ :‬پارچەی گۆزە و گڵێنە و خشتی شکاو‪.‬‬ ‫بەرخی مەڕ کە ساڵی دوەمی تەمەنی دەس پێ ئەکا‪.‬‬ ‫کاوڕ‪:‬‬ ‫نوقاڵنەبێژ‪ :‬العراف‪ .‬کەسێ پێشبینی قەومانی روداوێ بکا بە چاک یان بە خراپ‪.‬‬

‫‪655‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫‪656‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫بالۆرەی سەرکەوتنی ئوتو خیگال‬ ‫ئوتو خیگال‪ ،‬هەژدیهاکانی گوتیوم – دوژمنەکانی خوا ئەشکێنێ‬ ‫ئینلیل‪ .‬شای گشت واڵتان‪ ،‬دەسەاڵتی دا بە ئوتو خیگال‪ ،‬پیاوی مەزن‪ ،‬شای ئونوگ‪ ،‬شای چوارقوڕنەی زەمین‪،‬‬ ‫ئەو شایەی کە فەرمانەکانی سەرپێچی لێ ناکرێ‪ ،‬بۆ سڕینەوەی ناوی گوتوم‪ ،‬ماری شاخەکان‪ ،‬کە دژی خواکان‬ ‫بەدکارییان کردوە‪ .‬پاشایەتی سومەرییان گواستۆتەوە واڵتی بێگانە‪ ،‬سومەریان پڕ کردوە لە دوژمنایەتی‪،‬‬ ‫هاوسەریان لە مێردەکەی دابڕیوە‪ ،‬مناڵیان لە دایک و باوکی دور خستۆتەوە‪ ،‬دوژمنایەتی و توندوتیژییان‬ ‫باڵوکردۆتەوە‪.‬‬ ‫ئەو (ئوتو خیگال) چو بۆ الی خانمەکەی‪ ،‬ئینانا‪ .‬لێی پاڕایەوە‪" .‬خانمەکەم! شێری مەیدان‪ ،‬تۆ پەالماری واڵتی‬ ‫بێگانە ئەدەی‪ ،‬ئینلیل رای سپاردوم کە پاشایەتی بۆ سومەر بگەڕێنمەوە‪ ،‬ئەشێ تۆ کۆمەکم بکەی!"‬ ‫هێزەکانی دوژمن لە هەمو جێیەک خۆیان ساز داوە‪ .‬تیریگان‪ ،‬شای گوتیوم‪.. ...‬بناوانی جۆگەکانی گرتۆتەوە‪.‬‬ ‫کەس لە شارەکەی دەرناچێ روبەڕوی ببێتەوە‪ ،‬هەردو بەری دیجلەی داگیر کردوە‪ .‬لە باشور‪ ،‬لە سومەر‪ ،‬ئاوی لە‬ ‫کێڵگەکان بڕیوە‪ ،‬لە باکوریش رێگاکانی گرتوە‪ .‬شەخەڵ لە شاڕێکانی مەڵبەندەکەدا رواوە‪.‬‬ ‫بەاڵم شا‪ ،‬کە لە الیەن ئینلیلەوە هێزی پێ بەخشراوە‪ ،‬لە الیەن دڵی ئیناناوە خۆشەویستی دراوەتێ‪ ...‬ئوتو‬ ‫خیگال‪ ،‬پیاوی مەزن‪ ،‬بۆ ئەوەی روبەڕوی ببێتەوە لە ئونوگ دەرپەڕی‪ ،‬لە پەرستگای ئیکور بارەگای دانا‪ .‬قسەی‬ ‫بۆ هاوواڵتیانی شارەکەی کرد‪ " :‬ئینلیل‪ ،‬گوتومی داوە بە من‪ ،‬خانمەکەیشم‪ ،‬ئینانا‪ ،‬یارمەتیدەر ئەبێ! دومو زید‬ ‫ ئاما ئەجومگال ئانا ‪ -‬رایگەیاند گلگامێش‪ ،‬کوڕی نین سین‪ ،‬هاوکار ئەبێ"‪ .‬هاوواڵتیانی ئونوگ و کوالبا‬‫بەوە شادمان بون‪ ،‬هەمو پێکەوە دوای کەوتن‪ .‬هێزە هەڵبژاردەکانی ریز کرد‪.‬‬ ‫پاش ئەوەی لە پەرستگای ئیکور دەرچو‪ ،‬رۆژی چوارەم بارەگای لە ناگ سو لە سەر جۆگەی سورونگال دانا‪،‬‬ ‫رۆژی پێنجەم بارەگای لە دەروازەی ئیلی تاببو دانا‪ .‬ئور نین ئازو و نابی ئینلیل‪ ،‬کە جەنەرالی نێردراوی‬ ‫ت یریگان بون بۆ سەر سومەر‪ ،‬گرت و‪ ،‬کۆتوپێوەندی کردن‪ .‬پاش دەرچون لە دەروازەی ئیلی تاببو‪ ،‬لە رۆژی‬ ‫شەشەم دا بارەگای لە کارکارا دانا‪ .‬چو بۆ ئیکور و لێی پاڕایەوە‪" :‬ئەی ئیکور! ئینلیل چەکداری کردوم‪ ،‬ئەشێ‬

‫‪656‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫تۆش یارمەتیدەرم بی!" لە نیوەشەودا‪ ...‬کەوتە رێ بە سەر ئادابا دا رۆیشت بۆ الی ئوتو‪ ،‬لێی پاڕایەوە‪" :‬ئەی‬ ‫ئوتو! ئینلیل گوتومی داوە بە من‪ ،‬ئەشێ تۆش یارمەتیدەرم بی!"‬ ‫تەڵەیەکی لە دواوە بۆ گوتیەکان نایەوە‪ .‬ئوتو خیگال‪ ،‬پیاوی مەزن‪ ،‬جەنەرالەکانی شکاندن‪.‬‬ ‫تیریگان‪ ،‬شای گوتوم‪ ،‬بە تەنیا بە پێ هەاڵت‪ .‬وایزانی لە دابروم‪ ،‬کە بۆ دەربازکردنی گیانی خۆی روی تێ کرد‬ ‫بو‪ ،‬ئەحەوێتەوە‪ ،‬بەاڵم هەرکە خەڵکی دابروم زانییان ئوتو خیگال شایەکە لە الیەن ئینلیلەوە دەسەاڵتی پێ‬ ‫دراوە‪ ،‬نەیان هێشت تیریگان بڕوا‪ ،‬نێردراوی ئوتو خیگال لە دابروم تیریگانی لە گەڵ ژنەکەی و مناڵەکانی‬ ‫گرت‪ .‬کۆتوپێوەندی کردن‪ .‬لە بەردەم ئوت ودا‪ ،‬ئوتو خیگال وای لێکرد بە سەر قاچی دا بکەوێ و پێی نایە سەر‬ ‫ملی‪ .‬گوتیوم‪ ،‬ماری شاخەکانی وا لێ کرد‪ ،‬بڕۆنەوە قوڕاوی کونەکانیان بخۆنەوە‪ ...‬دەری کردن‪ .‬پاشایەتی‬ ‫هێنایەوە بۆ سومەر‪.‬‬

‫تێوەردان‬ ‫بۆ دەقی ئیگلیزی بڕوانە‪:‬‬ ‫‪The Electronic Text Corpus of Sumerian Literature- Oxford University‬‬

‫بۆ دەقی عەرەبی بڕوانە‪:‬‬ ‫صموئیل نوح کرومر‪ ،‬السومریون‪ ،‬ترجمة الدکتور فیصل الوائلي‪ ،‬ص ‪.210 - 268‬‬ ‫الدکتور فاضل عبدالواحد علي‪ ،‬اقدم حرب للتحریر عرفها التاریخ‪ ،‬مجلة سومر‪ ،‬الجز‌ء االول والثاني – المجلد‬ ‫الثالثون‪ ،‬بغداد ‪ .3912‬ص ‪.81 – 21‬‬ ‫هەندێ جیاوازی لە تەرجومەکان دا هەیە‪.‬‬ ‫ئەم وتارەی د‪ .‬فاضل ‪ 30‬الپەڕەیە‪ .‬باسی قارەمانێتی ئوتو خیگال ئەکا‪ .‬ئەمە کارێکی ئاساییە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫گێڕانەوەی وەکو "یەکەمین جەنگی رزگاری لە مێژودا" و‪ ،‬ئوتو خیگال وەکو "قارەمانی نەتەوەیی" زیاتر لەوەی‬ ‫توێژینەوەی زانستی بێ‪ ،‬خرۆشانی سۆزی نەتەوەپەرستیی عەرەبیە‪ .‬د‪ .‬فازیل‪ ،‬لە بەغداد کاری کردوە‪ ،‬لە‬ ‫سەردەمێک دا کە سەدام حسێن بڕیاری بۆ هەمو ئاکادیمیەکانی عیراق دەرکرد بو‪ ،‬سەرلەنوێ تاریخی عیراق‪،‬‬ ‫بە پێی ئایدیۆلۆجی و بەرژەوەندی حیزبی بەعس‪ ،‬بنوسنەوە‪ .‬لە بەر ئەوە د‪ .‬فازیل یش‪ ،‬بەم گیانە بابەتەکانی‬ ‫نوسیوە‪ .‬د‪ .‬فازیل‪ ،‬شوێنەوارناسێکی عیراقیە چەندین وتار و کتێبی لە سەر الوژە و ئەفسانەکانی میزۆپۆتامیا‬ ‫نوسیوە‪ ،‬لەوانە‪:‬‬ ‫الدکتور فاضل عبدالواحد علي‪-‬‬ ‫عشتار ومأساة تموز‪ ،‬بغداد‪.3986 ،‬‬ ‫من الواح سومر الی التوراة‪ ،‬بغداد‪.3989 ،‬‬ ‫سومر‪ ،‬اسطورة وملحمة‪ ،‬بغداد‪.3991 ،‬‬

‫‪656‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫شەریعەتی حامورابی‬ ‫شارستانێتی میزۆپۆتامیا چەند کۆمەڵە قانونی بەرهەم هێناوە کە لە مێژوی مرۆڤایەتی دا جێگەی تایبەتییان‬ ‫هەیە‪ ،‬لەوانە قانونەکانی ئور نمو‪ ،‬لیبت ئیشتار‪ ،‬ئەشنونا‪ ،‬حامورابی‪ .‬هەندێ بەشی ئەو کۆمەڵە قانونانە بە‬ ‫ناتەواوی و پچڕ پچڕی دۆزراونەتەوە ‪ ،‬ئەو کۆمەڵە قانونەی تا رادەیەکی باش بە رێک‌وپێکی و بە هەندێ‬ ‫ناتەواویەوە دۆزراوەتەوە "کۆمەڵە قانونەکانی حامورابی"ە‪.‬‬ ‫حامورابی (‪ 3180 - 3191‬پ‪ .‬ز‪ ).‬شەشەمین پاشای زنجیرەی بابلی بوە‪ .‬لە زنجیرەیەک شەڕدا توانی‬ ‫"دەوڵەت – شار" ە کانی میزۆپۆتامیا بهێنێتەوە ژێر دەسەاڵتی خۆی و لە "دەوڵەت – واڵت" ی بابلی دا یەکیان‬ ‫بخات‪ .‬لە س یهەم ساڵی فەرمانڕەوایی خۆی دا کۆمەڵێ قانونی داڕشت و‪ ،‬لە سەر کێلێکی دیار نەخشاندی و بە‬ ‫خەڵکی راگەیاند‪.‬‬ ‫کێلەکە بەردە‪ ،‬بە شێوەیەکی لولەیی داتاشراوە‪ ،‬گێپەڕەکەی ‪ 60‬سمە بەرزاییەکەی ‪ 118‬سمە نوسینەکەی لە ‪22‬‬ ‫خانەدا جێگەی کراوەتەوە و‪ ،‬سەرجەم مادەکانی قانونەکە بە ‪ 100‬مادە خەمڵێنراوە‪ ،‬هەرچەندە هەندێکی‬ ‫روشێنراوە یا کڕێنراوە‪ ،‬بەاڵم هێشتا ‪ 181‬مادەی ماوە‪.‬‬ ‫لە بەشی سەرەوەی کێلەکەدا پەیکەری شاماش‪ ،‬خوای رۆژ‪ ،‬بە دانیشتویی لە سەر تەخت هەڵکەنراوە و‪ ،‬بە‬ ‫دەستی راستی قانونەک انی بە حامورابی ئەسپێرێ و حامورابیش لە بەردەمی دا بە گوێڕایەڵی راوەستاوە‬ ‫قانونەکانی لێ وەرئەگرێ‪.‬‬ ‫ئەم کۆمەڵە قانونە‪ ،‬بە زمانی بابلی‪ ،‬بە خەتی مێخی‪ ،‬بە هەڵکۆڵین لە سەر کێلی بەردی رەشی بازلت نوسراوە و‪،‬‬ ‫لە ناوجەرگەی شاری بابل دا چەقێنراوە‪ ،‬بۆ ئەوەی هەمو کەس بت‌و انێ بیبینێ و بیخوێنێتەوە و‪ ،‬ماف و‬ ‫ئەرکەکانی خۆی بزانێ‪.‬‬ ‫ئیالمیەکان لە سەردەمی شا "شتروک ناخونتی" دا هێرشیان کردۆتە سەر بابل (‪ 3313‬پ‪ .‬ز‪ ).‬یەکێ لەو‬ ‫شتانەی لەم هێرشەدا بە تااڵن بردویانەتەوە بۆ واڵتەکەی خۆیان‪ ،‬ئەم کێلە بوە‪ .‬هەندێ مادەیان لێ‬ ‫کوژاندۆتەوە‪ ،‬بەاڵم دەسکاری ئەوی تریان نەکردوە‪ ،‬رەنگە لە ترسی ئەو نەفرین و توکە بێ کە لە کۆتایی‬ ‫قانونەکەدا نوسراوە‪.‬‬ ‫‪656‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫کێلەکە سااڵنی (‪ )3901 -3903‬لە الیەن تیمێکی فەرەنسیەوە لە شوش لە ئێران دۆزراوەتەوە‪ ،‬هەر ئەوسا‬ ‫براوە بۆ فەرەنسا‪ .‬ئێستا کێلەکە لە مۆزەخانەی لوڤەر لە پاریس دانراوە‪ ،‬کۆپیەکی بە گەچ دروستکراوی لە‬ ‫مۆزەخانەی بەغدادە‪.‬‬ ‫"شەریعەتی حامورابی" بۆ دەیان زمانی ناسراوی جیهان تەرجومە کراوە‪ .‬لەوانە بۆ زمانی عەرەبی‪.‬‬ ‫ناسراوترینیان ئەمانەن‪:‬‬ ‫عبدالمسیح وزیر‪ ،‬ترجمة قوانین حمورابي‪ ،‬مجلة الیقین‪.3918 – 3911 ،‬‬ ‫عبدة حسن الزیات‪ ،‬ترجمة قوانین حمورابي‪ ،‬مجلة القضاء‪.3916 – 3918 ،‬‬ ‫الدکتور عبدالرحمن الکیالي‪ ،‬شریعة حمورابي اقدم الشرائع العالمیة‪ ،‬حلب ‪.3988‬‬ ‫الدکتور محمود االمین‪ ،‬قوانین حمورابي والقوانین البابلية االخیرة‪ ،‬مجلة کلیة االداب‪ ،‬العدد الثالث‪ ،‬بغداد ‪.3963‬‬ ‫مجموعة من المٶلفین‪ ،‬شریعة حمورابي وأصل التشریع في الشرق القدیم‪ ،‬ترجمة‪ :‬اسامة سراس‪ ،‬دار عالءالدین‪،‬‬ ‫دمشق ‪.3991‬‬ ‫ئەمەی لێرەدایە لەم سەرچاوە عەرەبیەوە کراوەتە کوردی‪:‬‬ ‫د‪ .‬فوزي رشید‪ ،‬الشرائع العراقیة القدیمة‪ ،‬دار الشٶون الثقافیة العامة‪ ،‬بغداد ‪.3918‬‬ ‫گرنگی ئەم تەرجومەیە ئەوەیە‪ :‬د‪ .‬فەوزی رەشید‪ ،‬کە شوێنەوارناسێکی عیراقیە‪ ،‬راستەوخۆ لە زمانی بابلیەوە‬ ‫کردویەتی بە عەرەبی و‪ ،‬لە گەڵ قانون و شەریعەتەکانی تری میزۆپۆتامیا بە تایبەتی کۆمەڵە قانونەکانی "ئور‬ ‫نمو"‪" ،‬لیبیت ئیشتار"‪" ،‬ئەشنونا"‪ ،‬بەراوردی کردوە‪.‬‬ ‫بۆ کەسێ بیەوێ ئاگاداری زۆرتر وەربگرێ لە سەر هەندێ الیەنی شەریعەتەکە و بابەتەکانی‪ ،‬ئەتوانێ‬ ‫بگەڕێتەوە بۆ ئەم سەرچاوانە‪:‬‬ ‫رضا جواد الهاشمي‪ ،‬نظام العائلة في العهد البابلي القدیم‪ ،‬بغداد ‪.3913‬‬ ‫الدکتور ابراهیم عبدالکریم الغازي‪ ،‬تاریخ القانون في وادی الرافدین والدولة الرومانیة‪ ،‬بغداد ‪.3911‬‬ ‫الدکتور عامر سلیمان‪ ،‬القانون في العراق القدیم‪ ،‬جامعة الموصل ‪.3911‬‬ ‫د‪ .‬هورست کلنغل‪ ،‬حمورابي ملک بابل وعصره‪ ،‬ترجمة‪ :‬د‪ .‬غازي شریف‪ .‬مراجعة‪ :‬د‪ .‬علي یحیی منصور‪ ،‬دار‬ ‫الشٶون الثقافیة العامة‪ ،‬بغداد ‪.3981‬‬ ‫شعیب احمد الحمداني‪ ،‬قانون حمورابي‪ ،‬المکتبة القانونیة ببغداد‪.3989 ،‬‬

‫‪656‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫شەریعەتی حامورابی‬ ‫پێشەکی‬ ‫کاتێ خوا ئانوی مەزن‪ ،‬شای ئانوناکی و‪،‬‬ ‫خوا ئینلیل گەورەی ئاسمان و ئەرز‪،‬‬ ‫چارەنوسی واڵتیان دیاری کرد و‪،‬‬ ‫بڕیاریان دا مەردوخ کوڕی نۆبەرەی خوا ئینکی‬ ‫پیرۆزیی خوا ئینلیلی بە سەر مرۆڤ دا هەبێ‬ ‫لە ناو ئیکیکی دا گەورەیان کرد‬ ‫بابلیان بە ناوە گەورەکەی خۆیەوە ناو نا و‪،‬‬ ‫کردیانە سەرمەشقی دنیا و‪،‬‬ ‫پاشایەتیەکی هەمیشەییان لە ناو جەرگەی دا دامەزراند‬ ‫بنچینەکەیان وەکو ئاسمان و ئەرز پتەو کرد‬ ‫ئەوسا ئان‌و و ئینلیل ناویان لە من نا‪ :‬حامورابی‪ ،‬ئەو میرەی کە خواپەرستەو ترسی لە خواکانی هەیە‬ ‫بۆ ئەوەی داد لە سەر ئەرز بسەپێنم‬ ‫بۆ ئەوەی بەدی و خراپە لە ناو بەرم‬ ‫بۆ ئەوەی نەهێڵم زۆردار الواز بکاتە کۆیلە‬ ‫بۆ ئەوەی داد وەکو خۆر‪ ،‬بە ژور سەری سەرڕەشەکانەوە‪ ،‬واڵت رۆشن بکاتەوە‬ ‫لە پێناوی چاکەی مرۆڤ دا‬ ‫منم‪ ،‬حامورابی شوانی ناونراو لە الیەن خوا ئینلیلەوە‬ ‫ئەوەی بە لێشاو چاکە ئەکا‬ ‫هەمو شتی بۆ نیپور دور ئینکی دابین کردوە‬ ‫چاککەرەوەی پەرستگای ئیکورە‬ ‫شای لێوەشاوە‪ ،‬بنیاتنەرەوەی ئەریدویە‬ ‫پاککەرەوەی پەرستگای ئابسوە‬ ‫ئەوەی دەستی بە سەر هەر چوار قوڕنەی جیهان دا ئەڕوا‬ ‫سەروەریی بۆ بابل هێناوە‬ ‫دڵی مەردوخ‪ ،‬خواکەی‪ ،‬خۆش کردوە‬ ‫کاتی خۆی تەرخان کردوە بۆ خزمەتی پەرستگای ئیساکال‪،‬‬ ‫نەوەی شاهانە‪ ،‬کە لە خوا سین بوە‬ ‫کە شاری ئوری گەشاندۆتەوە‬ ‫خواپەرستە‪ ،‬پاڕاوەیە‪ ،‬کە خێری هێنا بۆ پەرستگای ئیکش نوکال‬ ‫ئەو شا راماوەیە گوێڕایەڵی خوای گەورە شاماشە‬ ‫پتەوکەری بنچینەی شاری سیپارە‬ ‫نوێژگاکانی خوا ئایای رازاندۆتەوە‬ ‫‪657‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫نەخشەدانەری پەرستگا ئیببارە کە لە نشینگەیەکی ئاسمانی ئەچێ‬ ‫پاڵەوانە‪ ،‬پارێزەری شاری الرسایە‬ ‫بینای پەرستگای ئیبباری بۆ خوا شاماش نوێکردۆتەوە‬ ‫ئەو گەورەیەیە کە شاری ئوروکی بوژاندۆتەوە‬ ‫لێشاوی ئاوی بۆ دابین کردون‬ ‫لوتکەی پەرستگای ئای ئانای بەرز کردۆتەوە‬ ‫ئەوەی سامانی بە سەر خواکان ئان‌و و ئیشتار دا رژاندوە‬ ‫پارێزگاری واڵتە‪ ،‬خەڵکی ئاوارەی ئایسن ی سەرلەنوێ کۆ کردۆتەوە‬ ‫پەرستگای ئیکال ماخی پڕ کردوە لە سامان‬ ‫شای شایان‪ ،‬برای خۆشەویستی خوا زبابا‬ ‫ئەوەی کە خانوەکانی شاری کیشی بنیاتنایەوە‬ ‫ئەوەی کە دەوری پەرستگای ئیمیتی ئورساک ی بە ئاوەدانی گرتوە‬ ‫ئەوەی شارەزا بو لە بیناکردنی پەرستگا گەورەکانی ئیشتاردا‬ ‫پارێزگاری پەرستگای خرساک کالمایە‬ ‫راوکەری دوژمنانە‬ ‫ئەوەی خوا ئارا ی کردە هاوڕێی ئارەزوەکانی جێبەجێ بکا‬ ‫ئەوەی کە شاری کوثای بەهێز کردوە‬ ‫ئەوەی هەمو شتێکی پێشکەش بە پەرستگای میس ال‌م کردوە‬ ‫گای چەموشە‪ ،‬شکێنەری دوژمنانە‬ ‫خۆشەویستی خوا توتو‪ ،‬خۆشکەری شاری بارسیپایە‬ ‫خواپەرستە‪ ،‬ئەوەی کۆسپ نەبوە لە بەردەم پەرستگای ئیزیدا‬ ‫ئەوەی مەزنی شاکانە و‪ ،‬ژیرە‬ ‫ئەوەی ئەرزی کشتوکاڵی شاری دیلباتی فراوان کردوە‬ ‫دانەوێڵەی بۆ ماخوا ئوراشی بەهێز عەمار کردوە‬ ‫ئەوە کە گۆچانی شاهی و تاجی هەیە‬ ‫بە پێی ئارەزوی ماخوا ماما‬ ‫کە نەخشەی بۆ شاری کیش دانا‬ ‫کە سفرەی نایابی بۆ ماخوا نینتو رازانەوە‬ ‫سەنگینی تەواوە‪،‬‬ ‫کە لەوەڕگا و شوێنی خواردنەوەی بۆ شارەکانی لەکش و کرسو ئامادە کردوە‬ ‫ئەوەی بە سەخاوەت قوربانی پێشکەش ئەکا بە پەرستگای ئینینو‬ ‫ئەوەی دوژمنان ئەگرێ‪ ،‬ئەوە خۆشەویستی تیلیتیم ە‪،‬‬ ‫ئەوەی رێنماییەکانی شاری زباالم بە وردی جێبەجێ ئەکا‬ ‫کە دڵی ماخوا خۆش ئەکا‬ ‫میری هەڵکەوتو‪ ،‬کە خوا ئەدەد نزاکانی گیرا ئەکا‬ ‫کە دڵی خوا ئەدەد ئارام ئەکا‪ ،‬ئەو جەنگاوەرەیە لە ماڵی کارکارا ئینکی دا نیشتەجێیە‬ ‫‪650‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫ئەوەی پەرستگای ئای ئودکال ئەنەخشێنێ‬ ‫ئەوەی ژیان ئەبەخشێ بە شاری ماشکان شابر‬ ‫خواردنەوە ئەدا بە پەرستگای میسالم‬ ‫ژیر و‪ ،‬کارسازە‬ ‫کانگای زانایی لە الیە‬ ‫رزگارکەری خەڵکی شاری مالقومە‬ ‫ئەوەی کە ئاوایی زۆری بنیات ناوە‬ ‫رەزامەندی خوا ئینکی و ماخوا دم کال نونا‬ ‫فراوانکەری قەڵەمڕەوەکەی‬ ‫ئەوەی هەمیشە قوربانی پاک پێشکەش ئەکا‬ ‫یەکەمینە لە ناو شاهەکان دا‬ ‫دەسەاڵتداری ناوچەکانی روباری فورات‬ ‫بە فەرمانی خواکەی داکان‬ ‫ئەوەی چاکەی لە گەڵ دانیشتوانی شاری میرا و شاری توتول کردوە‬ ‫میری خواپەرست کە روی خوا تشباک روشن ئەکاتەوە‬ ‫کە میوانداری گەورە بۆ خوا نین ئازو ئەکا‬ ‫رزگارکەری گەلەکەی لە کوێرەوەری‬ ‫ئەوەی جێگەپێیان بە برایەتی لە ناو جەرگەی شاری بابل دا پتەو ئەکا‬ ‫شوانی خەڵکی‪ ،‬ئەوەی کردارەکانی بۆ رەزامەندی ماخوا ئیشتارە‬ ‫ئەوەی ماخوا ئیشتار لە پەرستگای ئای ئاول ماش لە ناوەڕاستی ئاکەدا دائەنێ‬ ‫ئەوەی کۆمەکی کرد هەق دەربکەوێ‪ ،‬ئەوەی گەل رابەری ئەکا بۆ رێگەی راست‬ ‫ئەوەی فریشتە پاکە دڵنەرمەکەی گێڕایەوە بۆ ئاشور‬ ‫بە سەر ئاژاوەچیەکان دا سەرکەوت‬ ‫ئەو شایەی نازناوەکانی ماخوا ئیشتاری لە نەینەوا و لە پەرستگای ئای میس میس کرد بە باو‬ ‫ئەو سەنگینەی کە بە ترسەوە نوێژ بۆ خوا گەورەکان ئەکا‬ ‫ئەو جێگرەوەی سموال ئایل‬ ‫کوڕی خورت‪ ،‬میراتگری سین‬ ‫ئەو وەچەی وەجاخزادەی شاهانەی‪ ،‬شای خورت‪ ،‬خۆری شاری بابل‪،‬‬ ‫کە روناکی بە سەر واڵتی سومەر و ئاکەدا باڵ‌و ئەکاتەوە‬ ‫ئەو شایەی کە هەر چوارالی جیهانی هێناوەتە ژێردەستی‬ ‫ئەوە منم‪ ،‬حامورابی‪ ،‬خۆشەویستی ماخوا ئیشتار‬ ‫کاتێ خوا مەردوخ ناردمی بۆ رابەریی دانیشتوانی واڵت بە رێگای راست دا و‬ ‫بۆ بەڕێوەبردنی واڵت‬ ‫قانون و دادم بە زمانی واڵت دانا‬ ‫بۆ ئەنجامدانی چاکە بۆ خەڵک‬ ‫لەو کاتەدا ئەمەم دەرکرد؛‬ ‫‪655‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫مادەی ‪:3‬‬ ‫مادەی ‪:1‬‬

‫مادەی ‪:1‬‬ ‫مادەی ‪:2‬‬ ‫مادەی ‪:8‬‬

‫مادەی ‪:6‬‬ ‫مادەی ‪:1‬‬

‫مادەی ‪:8‬‬

‫مادەی ‪:9‬‬

‫‪655‬‬

‫ئەگەر پیاوێ تۆمەتی کوشتن بداتە پاڵ پیاوێکی تر‪ ،‬بەاڵم نەیتوانی بیسەلمێنێ‪ ،‬تۆمەت بە پاڵ‬ ‫دەر ئەکوژرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ تۆمەتی جادوگەریی دایە پاڵ پیاوێکی تر‪ ،‬بەاڵم نەیتوانی بیسەلمێنێ‪ ،‬پێویستە‬ ‫ئەوەی تۆمەتی جادوگەری ی دراوەتە پاڵ بچێتە سەر روبار‪ ،‬خۆی بهاوێژێتە ناو روبارەکەوە‪،‬‬ ‫ئەگەر روبارەکە نوقمی کرد‪ ،‬ئەوەی تۆمەتی داوەتە پاڵی ئەبێ دەس بە سەر داراییەکەی دا‬ ‫بگرێ‪ .‬ئەگەر روبارەکە سەلماندی کە ئەم پیاوە پاکە و بە ساغی لێی هاتە دەرەوە‪ ،‬ئەوەی‬ ‫تاوانی جادوگەریی بە پاڵ داوە ئە کوژرێ‪ ،‬ئەوەی لە روبارەکە بە ساغی هاتۆتە دەرەوە‪ ،‬ئەبێ‬ ‫دەس بگرێ بە سەر دارایی ئەوەی تۆمەتی بە پاڵ داوە‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ سکااڵیەکی کرد و شایەتیەکی درۆی دا‪ ،‬راستی قسەکەی بۆ نەسەلمێنرا‪ ،‬ئەگەر‬ ‫سکااڵکە سکااڵی ژیان بێ‪ ،‬ئەو پیاوە ئەکوژرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر بۆ شایەتی (لە سکااڵیەکی درۆی تایبەت بە) دانەوێڵە یان زیو‪ ،‬ئەبێ ئۆباڵی سزای ئەو‬ ‫سکااڵیە هەڵ بگرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر داوەر سەیری پرسێکی قانونی کرد و بڕیارێکی دەربارەی دەرکرد‪ ،‬بڕیارەکە لە سەر‬ ‫خشتێکی مۆرکراو چەسپێنرا‪ ،‬ئەگەر سەلمێنرا ئەو دادوەرە بڕیارەکەی خۆی کە لەو پرسەدا‬ ‫دەری کردوە گۆڕی‪ ،‬ئەبێ ئۆباڵی سزای ئەو سکااڵیە هەڵبگرێ و دوانزە جار ئەوەندەی ئەو‬ ‫بدا‪ .‬سەرەڕای ئەوەش ئەبێ لە ئەنجومەنی دادوەران و لە سەر کورسیەکەی بە جۆرێ‬ ‫دەربکرێ گەڕانەوەی نەبێ و مافی ئەوەی نەبێ لە گەڵ دادوەران بۆ سەیرکردنی هیچ‬ ‫سکااڵیەک دابنیشێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ شتێ بدزێ هی خوا یا هی کۆشک بێ‪ ،‬ئەو پیاوە ئەکوژرێ هەروەها ئەوەش‬ ‫ئەکوژرێ کە شتە دزراوەکەی بە دەستەوە بگیرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ زیو یا زێڕ یا کۆیلە یا کەنیزەک یا گا یا مەڕ یا کەر یا هەر شتێکی تر بکڕێ‬ ‫یا بە ئەمانەت پێی بسێردرێ بە دەستی کوڕی پیاوێ یا کۆیلەی پیاوێ بە بێ شایەت و‬ ‫گرێبەست‪ ،‬ئەو پیاوە دزە ئەبێ بکوژرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ گا یا مەڕ یا کەر یا بەراز یا بەلەم بدزێ‪ ،‬ئەگەر شتە دزراوەکە هی خوا یا‬ ‫کۆشک بێ‪ ،‬ئەبێ سی قات غەرامە بدا‪ ،‬ئەگەر هی واڵتیی بێ‪ ،‬ئەبێ دە قات بدا‪ ،‬ئەگەر دزەکە‬ ‫نەیبێ بیدا‪ ،‬ئەکوژرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ شتێکی ون کرد‪ ،‬شتە دزراوەکەی بە دەست پیاوێکی ترەوە گیرا‪ ،‬ئەگەر‬ ‫پیاوەکەی شتە ونکراوەکەی بە دەستەوە گیراوە وتی‪" :‬فرۆشیارێ بە منی فرۆشتوە و لە‬ ‫بەردەم شایەت دا کڕیومە" و خاوەنی شتە ونبوەکەش وتی‪" :‬شایەت ئەهێنم بۆ پشتگیری شتە‬ ‫ونبوەکەم" ئەگەر کڕیارەکە (ئەو پیاوەی شتە ونبوەکەی بە دەستەوە گیراوە) فرۆشیارەکەی‬ ‫شتەکانی پێ فرۆشتوە و ئەو شایەتانەی بە ئامادەبونی ئەوان شتەکەی کڕیوە‪ ،‬بهێنێ و‪،‬‬ ‫خاوەن شتە ونبوەکە شایەت بۆ پشتگیری شتە ونبوەکەی بهێنێ‪ ،‬لە سەر دادوەر پێویستە گوێ‬ ‫لە قسەکانیان بگرێ‪ ،‬ئەبێ شایەتەکانی کە بە ئامادەیی ئەوان (شتەکە) کڕدراوە و هەروەها‬ ‫شایەتەکانی کە پشتگیری شتە ونبوەکە ئەکەن‪ ،‬لە بەردەم خوا دا سوێند (لە سەر راستی‬ ‫قسەکانیان) بخۆن‪( ،‬ئەگەر ئەوە کرا) فرۆشیارەکە دزەکەیە و ئەبێ بکوژرێ‪ .‬خاوەن شتە‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫مادەی ‪:30‬‬

‫مادەی ‪:33‬‬ ‫مادەی ‪:31‬‬ ‫مادەی ‪:31‬‬

‫مادەی ‪:32‬‬ ‫مادەی ‪:38‬‬ ‫مادەی ‪:36‬‬ ‫مادەی ‪:31‬‬ ‫مادەی ‪:38‬‬ ‫مادەی ‪:39‬‬ ‫مادەی ‪:10‬‬ ‫مادەی ‪:13‬‬ ‫مادەی ‪:11‬‬ ‫مادەی ‪:11‬‬

‫مادە ‪:12‬‬

‫ونبوەکە شتەکانی وەرئەگرێتەوە و کڕیارەکەش (ئەو پیاوەی شتە دزراوەکەی بە دەستەوە‬ ‫گیراوە) ئەو پارەیە لە دارایی فرۆشیارەکە وەرئەگرێتەوە‪.‬‬ ‫ئەگەر کڕیارەکە ئەو فرۆشیارە نەهێنێ کە شتەکەی پێ فرۆشتوە (شتە ونبوەکەی بە دەستیەوە‬ ‫گیراوە) و شایەتەکانی نەهێنا کە بە ئامادەیی ئەوان شتەکەی کڕیوە‪ ،‬لە کاتێک دا خاوەن شتە‬ ‫ونبوەکە شایەتی هێنا پشتیوانی لە شتە ونبوەکەی بکەن‪ ،‬کڕیارەکە دزەکەیە و ئەبێ بکوژرێ و‬ ‫خاوەنی شتە ونبوەکە شتەکەی وەر ئەگرێتەوە‪.‬‬ ‫ئەگەر خاوەنی شتە ونبوەکە شایەتی نەهێنا پشتیوانی لە شتە ونبوەکەی بکەن ئەوە درۆزنە و‬ ‫بە ناڕەوا داوا ئەکا‪ ،‬ئەبێ بکوژرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر فرۆشیارەکە مرد‪ ،‬کڕیارەکە (کە شتە ونبوەکەی بە دەستەوە گیراوە) لە دارایی‬ ‫فرۆشیارەکە پێنج قاتی نرخی شتە ونبوەکەی (کە بە هۆیەوە سکااڵ کراوە) وەربگرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر شایەتەکانی ئەم پیاوە (کە شتە ونبوەکەی بە دەستەوە گیراوە) نەکەوتە بەردەست (کاتی‬ ‫سکااڵکە) ‪ ،‬ئەبێ دادوەر کاتەکەی بۆ ماوەی شەش مانگ درێژ بکاتەوە‪ ،‬ئەگەر لە ماوەی شەش‬ ‫مانگ دا شایەتی نەهێنا‪ ،‬ئەو پیاوە درۆزنە‪ ،‬ئەبێ ئۆباڵی سزای ئەو سکااڵیە هەڵ بگرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ‪ ،‬مناڵی بچوکی پیاوێکی (تری) دزی‪ ،‬ئەبێ بکوژرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ‪ ،‬بۆ راکردن لە دەروازەی شارەوە‪ ،‬یارمەتی کۆیلەیەکی کۆشک یا کەنیزەکێکی‬ ‫کۆشک یا کۆیلەی ئاغایەک یا کەنیزەکی ئاغایەکی دا‪ ،‬ئەبێ بکوژرێ‪.‬‬ ‫ئەگە ر پیاوێ‪ ،‬کۆیلەیەکی راکردو یا کەنیزەکێکی راکردوی کۆشک یا هی ئاغەیەک لە ماڵەکەی‬ ‫خۆی دا بشارێتەوە و گوێی نەدایە دەنگی جاڕچی‪ ،‬ئەم خاوەن ماڵە ئەکوژرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ کۆیلەیەکی راکردو یا کەنیزەکێکی راکردوی گرت لە زەویەکی کشتوکاڵی دا و‬ ‫گێڕایەوە بۆ خاوەنەکەی‪ ،‬ئەبێ خاوەنی کۆیلەکە دو شیقل زیوی بداتێ‪.‬‬ ‫ئەگەر کۆیلەکە ناوی ئاغاکەی نەوت‪ ،‬ئەبێ (ئەوەی گرتویەتی) بیبا بۆ کۆشک‪ ،‬لە ناسنامەکەی‬ ‫بپشکنێ (لە ناو کۆشک دا) و بیگێڕێتەوە بۆ ئاغاکەی‪.‬‬ ‫ئەگەر ئەو کۆیلەیەی لە ماڵەکەی خۆی دا گل دایەوە و‪ ،‬دوای ئەوە کۆیلەکە لە الی ئەو‬ ‫دۆزرایەوە‪ ،‬ئەو پیاوە ئەکوژرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر کۆیلەکە رای کرد لە دەست ئەوەی دەستگیری کردوە‪ ،‬ئەو پیاوە ئەبێ سوێند بخوا بە‬ ‫خوا بۆ خاوەن کۆیلەکە‪ ،‬ئەوسا رێ ئەدرێ بڕوا بە الی کاری خۆیەوە‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ دەالقەیەکی کردە ماڵێکەوە (بۆ دزی) ئەبێ لە شوێنی ئەو دەالقەیەدا بکوژرێ و‬ ‫دیواری لە سەر بکەن (لە دیوارەکەدا بینێژن)‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ دزی کرد‪ ،‬لەو کاتەدا گیرا (لە کاتی دزیەکەدا) ئەکوژرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر دزەکە نەگیرا‪ ،‬ئەبێ پیاوە دزی لێ کراوەکە‪ ،‬شتە دزراوەکانی لە بەردەم خوادا باس بکا‪،‬‬ ‫ئە بێ شار و فەرماندار کە دزی لە ئەرزەکەی ئەو دا و لە ناوچەکەی ئەو دا روی داوە‪ ،‬قەرەبوی‬ ‫شتە دزراوەکەی بۆ بکەن‪.‬‬ ‫ئەگەر گیانێ (لە کاتی دزیەکەدا) فەوتا‪ ،‬ئەبێ شارەکە و فەرماندار یەک مەن (ئەندازەیەکی‬ ‫کێشانی قورسایی بوە) زیو بدەن بە کەسەکانی‪.‬‬

‫‪655‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫مادەی ‪:18‬‬

‫مادەی ‪:16‬‬

‫مادەی ‪:11‬‬

‫مادەی ‪:18‬‬

‫مادەی ‪:19‬‬ ‫مادەی ‪:10‬‬

‫مادەی ‪:13‬‬ ‫مادەی ‪:11‬‬

‫مادەی ‪:11‬‬

‫مادەی ‪:12‬‬

‫‪666‬‬

‫ئەگەر پیاوێ ئاگر لە ماڵەکەی بەر بو‪ ،‬پیاوێکی تر چو بۆ کوژاندنەوەی‪ ،‬چاوی بە شتێکی‬ ‫ماڵەکە کەوت هی خاوەن ماڵەکە بو‪ ،‬ئەو شتەی برد کە هی خاوەن ماڵەکەیە‪ ،‬ئەم پیاوە ئەخرێتە‬ ‫ناو ئەو ئاگرەوە‪.‬‬ ‫ئەگەر سەربازێ یا سەردەستەیەک (کە لە سپادا کار ئەکا) بۆ لەشکرکێشی شا داوا کرا‪ ،‬خۆی‬ ‫نەچو لە بری خۆی یەکێکی تری بە کرێ گرت و لە باتی خۆی ناردی‪ ،‬ئەو سەربازە یا ئەو‬ ‫سەردەستەیە ئەکوژرێ‪ .‬بەاڵم نێردراوەکەی (ئەوەی لە الیەن ئەوەوە بە کرێ گیراوە)‪ ،‬بۆی‬ ‫هەیە ماڵەکەی ببا (واتە ماڵی سەرباز یا سەردەستە)‬ ‫ئەگەر سەربازێ یا سەردەستەی ەک لە ماوەی خزمەتی چەکداری شا دا بە دیل بگیرێ‪ .‬دوای‬ ‫ئەوە (کاتی بزربونی ئەو) کێڵگەکەی و باخەکەی درابو بە پیاوێکی تر‪ ،‬ئەویش (پیاوەکەی تر)‬ ‫هەمو مەرجگەلی دەرەبەگی بە جێ هێنا بو‪ .‬ئەگەر (سەرباز یا سەردەستەکە) گەڕایەوە و‬ ‫گەیشتەوە شارەکەی‪ ،‬ئەبێ کێڵگەکەی و باخەکەی بۆ بگێڕنەوە‪ ،‬ئەبێ مافە دەرەبەگیەکانی‬ ‫خۆی بە کار بهێنێ‪.‬‬ ‫ئەگەر سەربازێ یا سەردەستەیەک لە ماوەی خزمەتی چەکداری شادا بە دیل بگیرێ‪ ،‬کوڕەکەی‬ ‫توانای بەجێهێنانی مەرجگەلی دەرەبەگیی هەبێ‪ ،‬ئەبێ کێڵگە و باخەکە بەو بدرێ‪ ،‬ئەویش‬ ‫ئەبێ مافە دەرەبەگیەکانی باوکی جێبەجێ بکا‪.‬‬ ‫ئەگەر کوڕەکەی پچوک بێ و توانای بەجێهێنانی مەرجگەلی دەرەبەگیی باوکی نەبێ‪ ،‬سێیەکی‬ ‫کێڵگە و باخەکە ئەدرێتە دایکی و دایکی بە خێوی ئەکا‪.‬‬ ‫ئەگەر سەربازێ یا سەردەستەیەک بە هۆی ئەرکەکانیەوە (سەربازی) دەستی لە کێڵگەکەی و‬ ‫باخەکەی و ماڵەکە ی هەڵگرت‪ ،‬دوای ئەوە یەکێکی تر دەستی بە سەر کێڵگە و باخ و‬ ‫خانوەکەی دا گرت و‪ ،‬ماوەی سێ ساڵ مەرجگەلی دەرەبەگیی بە جێهێنا‪ ،‬ئەگەر گەڕایەوە و‬ ‫داوای کێڵگە و باخ و ماڵەکەی کردەوە‪ ،‬نابێ بیدەنەوە‪ ،‬ئەوەی دەستی بە سەردا گرتوە و‬ ‫ئەرکە دەرەبەگیەکانی بە جێهێناوە‪ ،‬لە بەڕێوەبردنی دا بەردەوام ئەبێ‪.‬‬ ‫ئەگەر تەنیا یەک ساڵ بزر بوبێ و گەڕایەوە‪ ،‬ئەبێ کێڵگەکە و باخەکە و ماڵەکەی بۆ‬ ‫بگەڕێتەوە و ئەویش مافە دەرەبەگیەکانی خۆی بە کار بهێنێ‪.‬‬ ‫ئەگەر سەربازێ یا سەردەستەیەک لە کاتی لەشکرکێشی شادا بە دیل گیرا‪ ،‬بازرگانێ ئازادی‬ ‫کرد و گەیاندیەوە شارەکەی‪ ،‬ئەگەر لە ماڵەکەی دا (دارایی) بایی ئازاد کردنی (خۆی) هەبێ‪،‬‬ ‫ئەبێ خۆی ئازاد بکا‪ ،‬ئەگەر لە ماڵەکەی دا بایی ئازادکردنی خۆی نەبو‪ ،‬لە الیەن ماڵی خوای‬ ‫شارەکەیەوە ئازاد ئەکرێ‪ ،‬ئەگەر لە ماڵی خوای شارەکەی دا بایی ئازاد کردنی نەبو‪ ،‬ئەبێ‬ ‫کۆش ک ئازادی بکا‪ ،‬نابێ کێڵگەکەی و باخەکەی لە بەرامبەر ئازادکردنی دا بدرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر سەرگەورەیەک یا عەریفێ‪ ،‬بۆ پۆشینی دواکەوتنی سەربازێ لە لەشکرکێشی شادا‪،‬‬ ‫بەکرێگیراوێکی قبوڵ کرد و‪ ،‬لە جێی ئەو ناردی بۆ لەشکرکێشیەکەی شا‪ ،‬ئەو سەرگەورەیە یا‬ ‫عەریفە ئەکوژرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر سەرگەورەیەک یا عەریفێ شتی لە سەرباز وەرگرت یا شتی سەربازی زەوت کرد یا‬ ‫سەربازێکی وەکو بەکرێگیراو نارد‪ ،‬یا سەربازێکی بە هۆی کەسێکی بەهێزەوە دا بە دادگا‪،‬‬ ‫ئەم سەرۆکە یا عەریفە ئەکوژرێ‪.‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫مادەی ‪:18‬‬ ‫مادەی ‪:16‬‬ ‫مادەی ‪:11‬‬

‫مادەی ‪:18‬‬ ‫مادەی ‪:19‬‬ ‫مادەی ‪:20‬‬

‫مادەی ‪:23‬‬

‫مادەی ‪:21‬‬

‫مادەی ‪:21‬‬

‫مادەی ‪:22‬‬

‫مادەی ‪:28‬‬

‫مادەی ‪:26‬‬

‫ئەگەر پیاوێ مانگا یا مەڕی لە سەربازێ کڕی‪ ،‬کە شا دابونی بە سەربازەکە‪ ،‬پارەکانی‬ ‫ئەدۆڕێنێ‪.‬‬ ‫سەرباز و سەردەستە و جوتیار (واتە ئەوەی باج ئەدا) نابێ بە پارە کێڵگەکە و باخەکە و‬ ‫خانوەکەی بفرۆشێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ کێڵگە یا باخ یا خانوی سەربازێ یا سەردەستەیە یا جوتیارێ بکڕێ‪ ،‬ئەبێ‬ ‫سواڵەتی گرێبەستەکەی بشکێنرێ و پارەکەیشی بدۆڕێنێ‪ .‬کێڵگە و باخ و خانوەکە‬ ‫ئەگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی‪.‬‬ ‫سەرباز یا سەردەستە یا جوتیار ناتوانێ بەشێ لە کێڵگە و باخ و خانوەکەی کە بۆ خۆی‬ ‫دابڕاوە‪ ،‬داببڕێ بۆ ژنەکەی و کچەکەی‪ ،‬یا لە بەرامبەر ئەو مەرجگەلەی لە سەرێتی بیداتەوە‪.‬‬ ‫(سەرباز یا سەردەستە یا جوتیار) ئەتوانێ بەشێ لە کێڵگە یا باخ یا خانوەکەی کە کڕیوێتی و‬ ‫دەستی کەوتوە داببڕێ و‪ ،‬ئەتوانێ لە بەرامبەر ئەو مەرجگەلەی لە سەرێتی بیداتەوە‪.‬‬ ‫ئەگەر کاهینەیەک لە پلەی بەرز یا بازرگانێ یا غەریبێ کێڵگەکەی و باخەکەی و خانوەکەی‬ ‫بەر امبەر بە زیو فرۆشت‪ ،‬کڕیارەکە بۆی هەیە مافە دەرەبەگیەکانی بە کار بهێنێ لەو کێڵگە و‬ ‫باخ و خانوەدا کە کڕیوێتی‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ بە گۆڕینەوە کێڵگەیەک یا باخێک یا خانویەک هی سەرباز یا سەردەستە یا‬ ‫جوتیاری (بەرامبەر ئەرزێکی تر) دەس بکەوێ و بۆ تەواوکردنی نرخەکەی (نرخی کێڵگە یا‬ ‫باخ یا خانوەکە) چەردەیەک پارەی بداتێ‪ ،‬سەرباز یا سەردەستە یا جوتیار ئەبێ کێڵگەکەی و‬ ‫باخەکەی و خانوەکەی وەربگرێتەوە و‪ ،‬ئەتوانێ ئەو پارە تەواوکراوەش کە دراوێتێ بۆ خۆی‬ ‫هەڵبگرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ ئامادەیی دەربڕی بۆ (بەرهەمهێنانی) کێڵگەیەک‪ ،‬بەاڵم کێڵگەکەی نەکرد بە‬ ‫دانەوێڵە‪ ،‬ئەگەر سەلمێنرا کە کێڵگەکەی نەکێاڵوە‪ ،‬ئەبێ ئەوەندەی کێڵگەی دراوسێکەی‬ ‫(بەرهەمی هێناوە) دانەوێڵە بدا بە خاوەنی کێڵگەکە‪.‬‬ ‫ئەگەر کێڵگەکە بە بێ کێاڵن جێ هێڵرا (نەکرا بە کشتوکاڵ) ئەبێ ئەوەندەی کێڵگەی‬ ‫دراوسێکەی (بەرهەمی هێناوە) دانەوێڵە بدا بە خاوەنی کێڵگە و‪ ،‬ئەبێ هێڵەکانی کێڵگەکە رێک‬ ‫بخاتەوە و بیگێڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ بۆ ئەوەی کشتوکاڵی تێدا بکا زەویەکی بەیاری بۆ ماوەی سێ ساڵ بە کرێ‬ ‫گرت‪ ،‬بەاڵم کەمتەرخەمی کرد و زەویەکەی نەکردە کشتوکاڵ‪ ،‬لە ساڵی چوارەم دا ئەبێ‬ ‫هێڵەکانی کێڵگەکە رێک بخا و بیکێڵێ و بیگێڕێتەوە بۆ خاوەنی زەویەکە و‪ ،‬ئەبێ بۆ هەر بور‬ ‫ێ (ئەندازەیەکی پێوانی زەوی بوە) دە کور ی (ئەندازەیەکی کێشانی قورسایی بوە) بداتێ‬ ‫(بە خاوەن کێڵگە)‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ کێڵگەکەی دا بە جوتیارێ بەرامبەر چەردەیەک دانەوێڵە و (خاوەن کێڵگە)‬ ‫بەشەکەی خۆی وەرگرت‪ ،‬دوای ئەوە خوای گەردەلول ئادەد کێڵگەکەی وێران کرد یا الفاو‬ ‫تێکی دا‪ ،‬زیانەکە ئەکەوێتە سەر جوتیارەکە (بە تەنیا)‪.‬‬ ‫ئەگەر (خاوەن کێڵگە) بەشەکەی خۆی لە کێڵگەکەی خۆی وەرنەگرت بو‪ ،‬بەاڵم بە نیوەیی یا بە‬ ‫سێیەک بە ک رێ دابویە‪ ،‬ئەبێ جوتیار و خاوەن کێڵگە بە پێی بەرهەمەکەی دابەشی بکەن‪.‬‬

‫‪666‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫مادەی ‪:21‬‬

‫مادەی ‪:28‬‬

‫مادەی ‪:29‬‬

‫مادەی ‪:80‬‬

‫مادەی ‪:83‬‬

‫مادەی ‪:81‬‬ ‫مادەی ‪:81‬‬

‫مادەی ‪:82‬‬ ‫مادەی ‪:88‬‬

‫مادەی ‪:86‬‬ ‫مادەی ‪:81‬‬

‫‪666‬‬

‫ئەگەر جوتیارەکە تێچوی کشتوکاڵەکەی ساڵی رابوردوی دەس نەکەوت و داوای کرد‬ ‫سەرلەنوێ کشتوکاڵ بکاتەوە‪ ،‬ئەبێ خاوەن کێڵگە (داواکەی) رەت نەکاتەوە‪ ،‬جوتیارەکە‬ ‫کێڵگەکەی بەرهەم ئەهێنێ و ئەویش (خاوەن کێڵگە) بۆی هەیە لە کاتی هەڵگرتنی بەروبوم دا‬ ‫بە پێی رێککەوتنی (لە گەڵ جوتیارەکەدا) دانەوێڵە وەربگرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ قەرزی لە سەر بێ و خوای گەردەلول ئادەد کێڵگەکەی تێک بدا یا الفاو وێرانی‬ ‫بکا یا بە هۆی کەمئاوییەوە دانەوێڵە لە کێڵگەکەی دا نەڕوا‪ ،‬لەم ساڵەدا دانەوێڵەکەی (قەرز‬ ‫کراوە) ناگەڕێنرێتەوە بۆ خاوەنی قەرزەکە و گرێبەستەکەیان هەڵئەوەشێنرێتەوە و‪ ،‬بۆ ئەو‬ ‫ساڵە فایزی لێ نادرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ پارەی لە بازرگانێ قەرز کرد و کێڵگەیەکی ئامادەی بەرهەمهێنانی جۆ و کونجی‬ ‫دایە و پێی وت کێڵگەکە بچێنە و دروێنەی بکە و جۆ یا کونجیە بەرهەمهێنراوەکە ببە‪ ،‬ئەگەر‬ ‫جوتیارەکە ( کە بازرگانەکە بۆ چاندنی کێڵگەکە بە کرێی گرتوە) جۆ یا کونجی بەرهەم هێنا‪،‬‬ ‫لە کاتی هەڵگرتن دا خاوەن کێڵگەکە جۆ یا کونجی بەرهەمهێنراو وەرئەگرێ‪ ،‬پێویستە‬ ‫دانەوێڵە لە بەرامبەر ئەو پارەیەی لێی وەرگرتوە (کە قەرزی کردوە)‪ ،‬هەروەها پێویستە تێچوی‬ ‫چاندنەکەی بداتێ (تێچوی چاندنی کێڵگەکە)‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ کێڵگەیەکی چێنراوی (جۆ) یا کێڵگەیەکی بە کونجی چێنراوی (رەهن) کرد‪،‬‬ ‫خاوەنی کێڵگەکە جۆکە یا کونجیەکەی لە کێڵگەکەدا بەرهەم هاتوە وەرئەگرێ‪ ،‬بەاڵم پێویستە‬ ‫پارەکە (قەرزکراوەکە) لە گەڵ فایزەکەی بداتەوە‪.‬‬ ‫ئەگەر پارەی نەبو (واتە ئەو پیاوەی کێڵگەکەی خستۆتە رەهنەوە) بیداتەوە‪ ،‬ئەبێ (جۆ یا)‬ ‫کونجی بدا بە بازرگانەکە بە قەدەر نرخە باوەکەی (لە بازاڕ) بەو نرخەی شا بڕیوێتی لە باتی‬ ‫ئەو پارەیەی کە لە بازرگانەکە قەرزی کرد بو لە گەڵ فایزەکەی‪.‬‬ ‫ئەگەر جوتیارەکە (کرێگرتەکە) جۆ یا کونجی لە کێڵگەکەدا بەرهەم نەهێنا‪ ،‬بۆی نیە‬ ‫گرێبەستەکە بگۆڕێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ سستی کرد لە بەهێزکردنی بناوانی کێڵگەکەی و بناوانەکەی بەهێز نەکرد‪،‬‬ ‫شکانێ لە بناوانەکەدا روی دا‪ ،‬ئاو زەویە چێنراوەکەی (دراوسێکەی) خراپ کرد‪ ،‬پێویستە ئەو‬ ‫پیاوەی شکانەکە لە بناوانەکەی دا روی داوە قەرەبوی ئەو دانەوێڵەیە بکاتەوە کە بۆتە هۆی‬ ‫فەوتانی (لە کێڵگەی دراوسێکەی دا)‪.‬‬ ‫ئەگەر توانای قەرەبوی دانەوێڵەکەی نەبو‪ ،‬ئەبێ‪ ...‬داراییەکەی بفرۆشن و‪ ،‬ئەبێ کرێگرتەکان‬ ‫(جوتیارەکان) کە دانەوێڵەکەیان فەوتاوە (نرخەکەی) لە ناو خۆیان دا دابەش بکەن‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ سستی کرد لە کاتی کردنەوەی جۆگا تایبەتیەکەی خۆی بۆ ئاودان‪ ،‬لێگەڕا ئاو‬ ‫کێڵگەی دراوسێکەی نقوم بکا‪ ،‬ئەبێ دانەوێڵە بدا (بە خاوەنی کێڵگەی زیان لێکەوتو) بە قەدەر‬ ‫(بەرهەمی کێڵگەی) دراوسێکەی‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ ئاوەکەی کردەوە و کارەکانی کێڵگەی دراوسێکەی خراپ کرد‪ ،‬ئەبێ بەرامبەر بە‬ ‫هەر بورێ دە کور دانەوێڵە بدا بە دراوسێکەی‪.‬‬ ‫ئەگەر شوانێ لە گەڵ خاوەنی کێڵگەدا رێک نەکەوێ لە سەر لەوەڕاندنی مەڕەکانی لە پوشەکەی‬ ‫ئە ودا‪ ،‬بەاڵم رانەکەی بەردا لە کێڵگەکەدا بلەوەڕێ بە (بێ رەزامەندی) خاوەنی کێڵگە‪ ،‬کاتێ‬ ‫خاوەنی کێڵگە بەروبومی کێڵگەکەی هەڵئەگرێتەوە‪ ،‬پێویستە ئەو شوانەی رانەکەی بەرداوەتە‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫مادەی ‪:88‬‬

‫مادەی ‪:89‬‬ ‫مادەی ‪:60‬‬

‫مادەی ‪:63‬‬ ‫مادەی ‪:61‬‬

‫مادەی ‪:61‬‬ ‫مادەی ‪:62‬‬ ‫مادەی ‪:68‬‬ ‫مادەی ‪:66‬‬

‫کێڵکەگەکە (بە بێ رەزامەندی) خاوەنەکەی بلەوەڕێ‪ ،‬زیاد لەوەی خاوەن کێڵگە بەروبومەکەی‬ ‫هەڵگرتۆتەوە بۆ هەر بورێ دە کور دانەوێڵەی بداتێ‪.‬‬ ‫دوای ئەوەی رانەمەڕەکە لە لەوەڕگاکە کشایەوە و (شوێنی ئاوخواردنەوەی بە جێ هێشت‬ ‫گەڕانەوە دەروازەی شار) ئەو کاتە شوانەکە رانەکەی لە کێڵگەکەدا بەردا و بوە هۆی ئەوەی لە‬ ‫کێڵگەکەدا بلەوەڕێ‪ ،‬شوانەکە دائەنرێ بۆ پاسە وانی ئەو کێڵگەیەی کە تیا لەوەڕاوە‪ ،‬لە کاتی‬ ‫هەڵگرتنی بەروبوم دا ئەبێ بۆ هەر بورێ شەست کور دانەوێڵە بدا‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ داری باخی پیاوێکی تری بڕی بە بێ رەزامەندی خاوەنی باخەکە‪ ،‬ئەبێ نیو مەن‬ ‫زیوی بداتێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ کێڵگەیەکی دا بە باخەوانێ بی کا بە باخ‪ ،‬باخەوانەکە باخەکەی روان‪ ،‬ئەبێ ماوەی‬ ‫چوار ساڵ باخەکە بە خێو بکا‪ ،‬لە ساڵی پێنجەم دا خاوەنی باخەکە بەروبومی باخەکە بە‬ ‫یەکسانی دابەش ئەکا‪ ،‬خاوەنی باخەکە بۆی هەیە خۆی بەشەکەی خۆی هەڵبگرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر باخەوانەکە هەمو باخەکەی نەڕواند و بەشێکی بە بەیاری هێشتەوە‪ ،‬ئەبێ پارچە‬ ‫بەیارەکە لە بەشەکەی ئەو ببژێردرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر ئەو کێڵگەیەی دراوێتێ نەکردە باخ و فەرامۆشی کرد‪ ،‬باخەوانەکە ئەبێ ئەوەندە بدا بە‬ ‫خاوەن کێڵگەکە بەرامبەر بەو سااڵنەی کە فەرامۆشی کردوە بە قەدەر ئەوەی کێڵگەی‬ ‫دراوسێکەی بەرهەمی هێناوە‪ ،‬ئ ەبێ کارەکانی کێڵکەگە تەواو بکا و کێڵگەکە بگێڕێتەوە بۆ‬ ‫خاوەنەکەی‪.‬‬ ‫ئەگەر کێڵگەکە بەیار بێ‪ ،‬ئەبێ کاری پێویست لە کێڵگەکەدا ئەنجام بدا و بیگێڕێتەوە بۆ‬ ‫خاوەنەکەی و بەرامبەر بە هەر بورێ بۆ ماوەی یەک ساڵ دە کوری بداتێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ باخەکەی دا بە باخەوانێ موتوربەی بکا‪ ،‬ئەبێ باخەوانەکە‪ ،‬مادەم کێڵگەکەی بە‬ ‫دەستەوەیە‪ ،‬دوسێیەکی بەرهەمی باخەکە بدا بە خاوەنی باخەکە و خۆی سێیەک ببا‪.‬‬ ‫ئەگەر باخەوانەکە باخەکەی موتوربە نەکرد و بوە هۆی کەمی بەرهەم‪ ،‬ئەبێ باخەوانەکە‬ ‫بەرهەمی باخەکە بدا بە خاوەن باخەکە بە قەدەر ئەوەی باخی دراوسێکەی بەرهەم ئەهێنێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ پارەی لە بازرگانێ قەرز کرد‪ ،‬بازرگانەکە داوای پارەکەی لێ کردەوە‪ ،‬نەیبو‬ ‫بیداتەوە‪ ،‬ئەگەر باخەکەی دوای موتوربەکردنی دا بە بازرگانەکە و وتی‪" :‬لە باتی پارەکەت‬ ‫هەمو بەرهەمی باخەکە لە خورما بۆ خۆت ببە"‪ ،‬ئەبێ ئەو بازرگانە لە سەر ئەم داوایە رازی‬ ‫نەبێ‪ ،‬خاوەنی باخەکە ئەبێ ئەو خورمایەی لە باخەکەدا بەرهەم هاتوە هەڵبگرێ و بیفرۆشێ بە‬ ‫نرخی خورماکە‪ ،‬پارەی بازرگانەکە بە فائیزەکەیەوە‪ ،‬بە پێی ناوەرۆکی گرێبەستەکە بداتەوە‪،‬‬ ‫خاوەنی باخەکەش پاشماوەی ئەو خورمایەی لە باخەکەی دا بەرهەم هاتوە بۆ خۆی ببا‪.‬‬

‫‪.....‬‬ ‫لە مادەی ‪ 61‬تا ‪ 300‬فەوتاوە‬ ‫‪.......‬‬ ‫ئەگەر بۆ هەر کوێیەک چو قازانجی دەس نەکەوت‪ ،‬ئەبێ فرۆشیارە گەڕۆکەکە ئەو پارەیەی‬ ‫مادەی ‪:303‬‬ ‫وەری گرتوە دوقات بگێڕێتەوە بۆ ئەو بازرگانەی کە لێی وەرگرتوە‪.‬‬

‫‪666‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫مادەی ‪:301‬‬

‫مادەی ‪:301‬‬ ‫مادەی ‪:302‬‬

‫مادەی ‪:308‬‬ ‫مادەی ‪:306‬‬

‫مادەی ‪:301‬‬

‫مادەی ‪:308‬‬

‫مادەی ‪:309‬‬ ‫مادەی ‪:330‬‬

‫مادەی ‪:333‬‬ ‫مادەی ‪:331‬‬

‫‪666‬‬

‫ئەگەر بازرگانێ پارەی بە قەرز دا بە فرۆشیارێکی گەڕۆک بۆ ئەوەی ئیشی پێوە بکا‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بۆ هەر کوێیەک چو زەرەری کرد‪ ،‬ئەبێ ئەو سەرمایەی (کە قەرزی کردوە) بگێڕێتەوە بۆ‬ ‫بازرگانەکە‪.‬‬ ‫ئەگەر لە رێگەی گەشتە بازرگانیەکەی دا‪ ،‬جەردە روتی کردەوە لەوەی پێیەتی‪ ،‬فرۆشیارە‬ ‫گەڕۆکەکە ئەبێ سوێند بە خوا بخوا ئەوسا وازی لێ ئەهێنرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر بازرگانێ خوری یا رۆن یا هەر کااڵیەکی تری‪ ،‬بۆ کڕین و فرۆشتن‪ ،‬بە قەرز دا بە‬ ‫فرۆشیارێکی گەڕۆک ‪ ،‬پێویستە لە سەر فرۆشیارە گەڕۆکەکە لە پێشەوە نرخەکەی تۆمار بکا‬ ‫و بیدا بە بازرگانەکە و فرۆشیارە گەڕۆکەکە وەسڵێکی مۆرکراوی ئەو پارەیەی لێ وەربگرێ‬ ‫کە داوێتیەوە بە بازرگانەکە‪.‬‬ ‫ئەگەر فرۆشیارە گەڕۆکەکە کەمتەرخەم بێ و وەسڵی مۆرکراوی ئەو پارەیەی داوێتی بە‬ ‫بازرگانەکە وەرنەگرتبێ‪ ،‬پارەی دراو بە بێ وەسڵی مۆرکراو لە حسابەکە داناشکێنرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر فرۆشیارێکی گەڕۆک پارەی لە بازرگانێ قەرز کرد‪ ،‬دوای ئەوە نکولی کرد کە قەرزی لە‬ ‫بازرگانەکە کردبێ‪ ،‬لە سەر بازرگانەکە پێویستە لە بەردەم خوا و بە ئامادەبونی شایەتەکان‬ ‫بیسەلمێنێ کە فرۆشیاری گەڕۆک پارەکەی لێ قەرز کردوە‪ ،‬ئەوسا لە سەر فرۆشیاری گەڕۆک‬ ‫پێویستە سێ قاتی ئەو چەردە پارەیە بداتەوە بە بازرگانەکە کە قەرزی لێ کردوە‪.‬‬ ‫ئەگەر بازرگانێ پێشینەی دا بە فرۆشیاری گەڕۆک‪ ،‬فرۆشیارە گەڕۆکەکە پێشینەکەی بۆ‬ ‫بازرگانەکە گێڕایەوە‪ ،‬ئەگەر بازرگانەکە نکولی کرد لەوەی کە فرۆشیاری گەڕۆک داوێتیەوە‪ ،‬لە‬ ‫سەر فرۆشیاری گەڕۆک پێویستە دانەوەکەی لە بەردەم خوا و شایەتەکان دا بسەلمێنێ‪،‬‬ ‫بازرگانەکە پێویستە‪ ،‬بە هۆی نکولی کردنەکەیەوە‪ ،‬لەوەی کە فرۆشیارە گەڕۆکەکە داوێتیەوە‪،‬‬ ‫شەش قاتی ئەو پێشینەیەی کە داوێتی بە فرۆشیارە گەڕۆکەکە بداتەوە‪.‬‬ ‫ئەگەر ژنە مەیفرۆشەکە لە نرخی مەی دا دانەوێڵەی وەرگرت لە باتی پارە بە کێشی قورس‪،‬‬ ‫بەوەش نرخی مەی لە بەرامبەر دانەوێڵەدا دابەزاند‪ ،‬ئەبێ ئەم فێڵەی مەیفرۆشەکە بسەلمێنن‪،‬‬ ‫ئەوسا بیهاوێژنە ناو روبارەوە‪.‬‬ ‫ئەگەر دەسبڕەکان (تاوانباران) لە ماڵی ژنە مەیفرۆشەکە کۆ بونەوە و‪ ،‬ئەو دەسبڕانەی دەسگیر‬ ‫نەکرد و‪ ،‬نەیدانە دەست کۆشک‪ ،‬ئەم ژنە مەیفرۆشە ئەکوژرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر کاهینەی نادیتوم (پلەیەکی ئاینیی ژنانی ناو پەرستگاکان بوە) و ئینتوم (پلەیەکی‬ ‫ئاینیی ژنانی ناو پەرستگاکان بوە) لە دێرەکەدا نیشتەجێ نەبێ و مەیخانەیەکی کردەوە یا‬ ‫چوە ناو مەیخانەیەکەوە بۆ خواردنەوەی شەراب یا بیرە‪ ،‬ئەبێ ئەو ژنە بسوتێنن‪.‬‬ ‫ئەگەر ژنە مەیفرۆشەکە شەرابی بیخمی بە قەرز دا‪ ،‬ئەبێ لە کاتی بەرهەمهەڵگرتن دا پەنجا‬ ‫سوت (ئەندازەیەکی کێشانی بوە) دانەوێڵە وەربگرێتەوە‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ گەشتێکی بازرگانی کرد و زیو یا زێڕ یا بەردی گرانبەها یا هەرشتێکی تری ئەم‬ ‫پیاوە هەیبێ بیدا بە یەکێکی تر بۆی بگوێزێتەوە‪ ،‬ئەگەر ئەم پیاوە ئەوەی پێی سپێردراوە‬ ‫نەیگوێزایەوە بۆ ئەو شوێنەی بۆی بگوێزێتەوە و دەستی بە سەردا گرت‪ ،‬خاوەنی ئەو‬ ‫شتانەی ئەبو بگوازرێتەوە‪ ،‬ئیسپاتی بکا کە شتەکانی نەگواستۆتەوە بۆ شوێنی ویستراو‪،‬‬ ‫ئەوسا ئەو پیاوە ئەبێ پێنج قاتی ئەوەی دراوێتێ بداتەوە بە خاوەنی شتەکان‪.‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫مادەی ‪:331‬‬

‫مادەی ‪:332‬‬ ‫مادەی ‪:338‬‬

‫مادەی ‪:336‬‬

‫مادەی ‪:331‬‬

‫مادەی ‪:338‬‬

‫مادەی ‪:339‬‬

‫مادەی ‪:310‬‬

‫مادەی ‪:313‬‬ ‫مادەی ‪:311‬‬

‫مادەی ‪:311‬‬

‫ئەگەر پیاوێ دانەوێڵە یا زیوی لە سەر پیاوێکی تر هەبێ‪ ،‬ئەگەر دانەوێڵەی لە عەمارەکە یا لە‬ ‫خەرمانەکە بە بێ رەزامەندی خاوەنەکەی برد‪ ،‬ئەبێ بیسەلمێنن کە ئەو پیاوە بێ رەزامەندی‬ ‫خاوەنەکەی دانەوێڵە کەی لە عەمار یا لە خەرمانەکە بردوە‪ ،‬ئەبێ ئەوەندەی لە دانەوێڵەکە‬ ‫بردویەتی بگێڕێتەوە و هەمو ئەو پێشینەیەی کە دابویە لە دەس ئەچێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ دانەوێڵە یا زیوی لە سەر یەکێکی تر نەبێ‪ ،‬ئەگەر کابرایەکی بە کەفیل گل دایەوە‪،‬‬ ‫ئەبێ وەکو قەرەبو سێیەکی مەنێ زیو بدا بە هەر یەکێ لە گلدراوەکان‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ دانەوێڵە یا زیوی لە سەر پیاوێکی تر هەبو‪ ،‬یەکێکی بە کەفیل الی خۆی گل‬ ‫دایەوە‪ ،‬ئەگەر کەفیلەکە بە مردنێکی ئاسایی مرد لە ماڵی گلدەرەوەکەی دا‪ ،‬ئەم پرسە پێویستی‬ ‫بەوە نیە سکااڵی لە سەر تۆمار بکرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر کەفیل لە ماڵی گلدەرەوەکەی بە لێدان یا بە بەدرەفتاری مرد‪ ،‬خاوەنی کەفیل ئەبێ ئەوە‬ ‫لە سەر بازرگانەکە ئیسپات بکا‪ ،‬ئەگەر کەفیل کوڕی پیاوێ بێ ئەبێ کوڕەکەی بکوژن‪ ،‬ئەگەر‬ ‫کۆیلەی پیاوێ بێ ئەبێ سێیەکی مەنێ زیو بدا و هەمو ئەوەشی کە بە پێشینە داوێتی‬ ‫ئەفەوتێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ لە سۆنگەی هاتنی کاتی دانەوەی قەرزەوە هەڵپێچرا و لە ئەنجامی ئەوەدا ژنەکەی‬ ‫یا کوڕەکەی یا کچەکەی بە پارە فرۆشت یا خستنیە ژێر کۆیلەیەتی خاوەن قەرزەکەی‪ ،‬ئەبێ‬ ‫سێ ساڵ لە ماڵئ کڕیارەکە یا لە ماڵی ئەوەی کۆیلەی کردون کار بکەن‪ ،‬لە ساڵی چوارەم دا‬ ‫ئازادییان بۆ ئەگەڕێتەوە‪.‬‬ ‫ئەگەر کۆیلەیەک یا کەنیزەکێ درایە خاوەن قەرزی ئاغاکەی‪ ،‬ئەبێ بازرگانەکە چاوەڕێ بکا تا‬ ‫کاتی دانەوەی قەرزەکە بە سەر ئەچێ و‪ ،‬بۆی هەیە بیفرۆشێ بەرامبەر پارە‪ ،‬کۆیلەکە و‬ ‫کەنیزەکەکە مافیان نیە دژی کارەکەی بازرگانەکە سکااڵ بکەن‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ لە سۆنگەی هاتنی کاتی دانەوەی قەرزەوە هەڵپێچرا‪ ،‬کەنیزەک ەکەی خۆی کە‬ ‫مناڵی لێی بوە دا بە پارە‪ ،‬ئەتوانێ پارەکە بداتەوە بە بازرگانەکەی پارەکەی دابویە و‬ ‫کەنیزەکەکەی ئازاد بکا‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ دانەوێڵەکەی لە گەنجینەی پیاوێکی تردا هەڵگرت‪ ،‬عەمارەکە زەرەری لێ کەوت‪ ،‬یا‬ ‫خاوەن ماڵەکە گەنجینەکەی کردەوە و دانەوێڵەکەی برد‪ ،‬یا نکولی کرد لە هەمو ئەو‬ ‫دانەوێڵەیەی کە لە ماڵەکەی ئەودا هەڵگیرا بو‪ ،‬ئەبێ خاوەنی دانەوێڵەکە لە بەردەم خوادا‬ ‫مافەکەی بسەلمێنێ‪ ،‬ئەوسا خاوەن ماڵەکە ئەبێ دوقاتی دانەوێڵەکەی بردویەتی بگێڕێتەوە بۆ‬ ‫خاوەنی دانەوێڵەکە‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ دانەوێڵەی لە ماڵی پیاوێکی تردا هەڵگرت‪ ،‬ئەبێ لە ساڵێک دا پێنج قا‬ ‫(ئەندازەیەک بوە لە دانەوێڵە) لە هەر کورێکی دانەوێڵەکە لە باتی کرێی هەڵگرتن بداتێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ زیو یا زێڕ یا هەر شتێکی تری دا بە پیاوێکی تر بۆ ئەوەی بۆی بپارێزێ‪ ،‬ئەبێ‬ ‫چەند شایەتێ شایەتی بدەن لە سەر ئەوەی ئەیداتێ‪ ،‬وە ئەبێ گرێبەستێ بنوسن بۆ ئەو شتەی‬ ‫کە داوێتێ بیپارێزێ‪.‬‬ ‫ئەگەر شتەکانی بە بێ شایەت و بە بێ گرێبەستی نوسراو داب‌و بپارێزرێ‪ ،‬دوای ئەوە ئەو‬ ‫شوێنەی لێی دانرا بو نکولییان لێ کرد‪ ،‬ئەم پرسە کە نکولی لێ کراوە پێویست بە تۆماری‬ ‫سکااڵ ناکا‪.‬‬ ‫‪667‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫ئەگەر پیاوێ زیو یا زێڕ یا هەر شتێکی تری‪ ،‬لە بەردەم شایەت دا‪ ،‬دا بە پیاوێکی تر‬ ‫مادەی ‪:312‬‬ ‫بیپارێزێ‪ ،‬دوای ئەوە ئەو پیاوە نکولی لێ کرد‪ ،‬ئەبێ نکولیەکەی ئەم پیاوە بسەلمێنن‪ ،‬ئەوسا‬ ‫ئەبێ دوقاتی ئەوە بدا‪.‬‬ ‫مادەی ‪ :318‬ئەگەر پیاوێ شتێکی دا بۆی بپارێزن‪ ،‬ئەو شتەی دای نابو لە گەڵ شتی خاوەن ماڵەکە گوم بو‬ ‫بە هۆی بڕینی دیوار یا هەڵگەڕان بە ماڵەکەدا و ئەوەش بە هۆی کەمتەرخەمی خاوەن‬ ‫ماڵەکەوە بو‪ ،‬ئەبێ ئەوەی دراوێتێ و لێی دزراوە قەرەبوی بکاتەوە‪ ،‬خاوەن ماڵەکەش ئەبێ‬ ‫بەردەوام بۆ شتە دزراوەکەی بگەڕێ و لە دزەکەی بسێنێتەوە‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ شتی خۆی لێ نەدزرا‪ ،‬بەاڵم وتی شتەکانم دزراوە و بەوەش ئەنجومەنی‬ ‫مادەی ‪:316‬‬ ‫شارەکەی تەفرە دا‪ ،‬ئەبێ ئەنجومەنی شارەکەی لە بەردەم خوادا بیسەلمێنێ کە هیچی لێ‬ ‫نەدزراوە‪ ،‬ئەوسا ئەبێ دوقاتی ئەوەی سکااڵی بۆ کردوە بدا بە ئەنجومەنی شارەکەی‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ بو بە هۆی ئەوەی پەنجە بۆ کاهینە ئینتوم یا ژنی پیاوێ رابکێشرێ‪ ،‬بەاڵم‬ ‫مادەی ‪:311‬‬ ‫تۆمەتەکەی نەسەلماند‪ ،‬ئەبێ ئەم پیاوە لە بەردەم دادوەرەکان دا دارکاری بکرێ و نیوەی قژی‬ ‫سەری بتاشرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ ژنێکی هێنا و گرێبەستی تۆمار نەکرد‪ ،‬ئەم ژنە هاوسەری شەرعی نیە‪.‬‬ ‫مادەی ‪:318‬‬ ‫ئەگەر ژنی پیاوێ بە راکشاوی لە گەڵ پیاوێکی تر دا‪ ،‬گیرا‪ ،‬ئەبێ هەردوکیان پێکەوە‬ ‫مادەی ‪:319‬‬ ‫ببەسترێنەوە و بهاوێژرێنە ناو ئاوەوە‪ ،‬ئەگەر پیاوەکە ویستی ژیانی ژنەکەی بهێڵێتەوە‪،‬‬ ‫شاهیش ژیانی نۆکەرەکەی ئەهێڵێتەوە‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ کت‌وپڕ ژنی پیاوێکی تری‪ ،‬کە هێشتا پیاوەکەی نەناسی بێ و‪ ،‬هێشتا لە ماڵی‬ ‫مادەی ‪:310‬‬ ‫باوکی دا بژی‪ ،‬لە باوەشی دا بینی و لەو کاتەدا گیرا‪ ،‬ئەم پیاوە ئەکوژرێ و ژنەکە بەر ئەدرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر ژنی پیاوێ لە الیەن پیاوەکەیەوە تۆمەتبار کرا‪ ،‬بەاڵم هیچ پیاوێکی بە سەرەوە نەگیرا‬ ‫مادەی ‪:313‬‬ ‫بو‪ ،‬ئەبێ سوێند بە ژیانی خوا بخوا (سەبارەت بە پاکی خۆی) ئەوسا بڕواتەوە بۆ ماڵی‬ ‫خۆی‪.‬‬ ‫ئەگەر پەنجە راکێشرا بۆ ژنی پیاوێ بە هۆی پیاوێکی ترەوە‪ ،‬بەاڵم ئەو پیاوەی بە سەرەوە‬ ‫مادەی ‪:311‬‬ ‫نەگیرا بو‪ ،‬ئەبێ خۆی بهاوێژێتەوە ناو روبارەوە (بۆ سەلماندنی پاکی خۆی) بەرامبەر بە‬ ‫مێردەکەی‪.‬‬ ‫مادەی ‪ .311‬أ‪ :‬ئەگەر پیاوێ بە دیل گیرا و خواردنی تەواو لە ماڵەکەی دا هەبو‪ ،‬ئەبێ ژنەکەی پاکی خۆی لە‬ ‫ماوەی بزربونی مێردەکەی دا بپارێزێ‪ ،‬مافی ئەوەی نیە بچێتە ماڵی پیاوێکی تر‪.‬‬ ‫مادەی ‪ .311‬ب‪ :‬ئەگەر ئەو ژنە پاکێتی خۆی رانە گرت و چوە ماڵی پیاوێکی تر‪ ،‬ئەبێ ئەمە بە سەر ژنەکەدا‬ ‫ئیسپات بکەن و بیهاوێژنە روبارەوە‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ بە دیل گیرا و خواردنی تەواو لە ماڵەکەی دا نەبو‪ ،‬ژنەکەی چوە ماڵی پیاوێکی‬ ‫مادەی ‪:312‬‬ ‫ترەوە‪ ،‬ئەم ژنە گوناهی نیە‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ بە دیل گیرا و خواردنی کافی لە ماڵەکەی دا نەبو‪ ،‬ژنەکەی پێش ئەوەی ئەم‬ ‫مادەی ‪:318‬‬ ‫بگەڕێتەوە چوە ماڵی پیاوێکی تر و‪ ،‬مناڵی لێی بو‪ ،‬دوای ئەوە مێردەکەی گەڕایەوە و‬ ‫گەیشتەوە شارەکەی‪ ،‬ئەبێ بچێتەوە بۆ الی مێردەکەی‪ ،‬مناڵەکان هەریەکەیان ئەچێتەوە الی‬ ‫باوکی خۆی‪.‬‬

‫‪660‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫مادەی ‪:316‬‬

‫مادەی ‪:311‬‬

‫مادەی ‪:318‬‬ ‫مادەی ‪:319‬‬ ‫مادەی ‪:320‬‬ ‫مادەی ‪:323‬‬

‫مادەی ‪:321‬‬

‫مادەی ‪:321‬‬ ‫مادەی ‪:322‬‬

‫مادەی ‪:328‬‬

‫مادەی ‪:326‬‬

‫مادەی ‪:321‬‬

‫ئەگەر پیاوێ شارەکەی ئافەرۆز کرد و هەاڵت‪ ،‬ئینجا ژنەکەی چوە ماڵی پیاوێکی تر‪ ،‬ئەگەر‬ ‫ئەم پیاوە گەڕایەوە و ژنەکەی لە ماڵی پیاوێکی تردا گرت‪ ،‬ژنی هەاڵتوەکە نابرێتەوە الی‬ ‫مێردەکەی لە سۆنگەی بوغزاندنی شارەکەی و هەاڵتنی لێی‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ بڕیاری دا شوگیتومێ کە مناڵی لێی بوە تەاڵق بدا‪ ،‬یان نادیتوم تەاڵق بدا کە‬ ‫مناڵی بۆ بردوە‪ ،‬ئەبێ جیازییەکانی بدەنەوە و نیوەی بەروبومی کێڵگەکە و باخەکە و نیوەی‬ ‫دارایی گوێزراوەی بدەنێ‪ ،‬ئەبێ ئەویش مناڵەکان پەروەردە بکا‪ ،‬پاش پەروەردەکردنی‬ ‫مناڵەکانی‪ ،‬ئەبێ میراتی یەککەسسی لە هەمو شتەکانی دراوە بە مناڵەکان بدرێتێ و‪ ،‬بۆی هەیە‬ ‫ئەو مێردە هەڵبژێرێ کە حەزی لێیەتی‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ ویستی ژنەکەی کە مناڵی نابێ تەاڵق بدا‪ ،‬ئەبێ بە قەدەر مارەییەکەی پارەی‬ ‫بداتێ و‪ ،‬ئەو جیازییانەی لە ماڵی باوکیەوە هێناوێتی بدرێتەوە‪ ،‬ئینجا تەاڵقی بدا‪.‬‬ ‫ئەگەر مارەیی نەبێ‪ ،‬لە بەرامبەر تەاڵقەکەی دا‪ ،‬ئەبێ یەک مەن زیوی بداتێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوەکە ئاغا بو‪ ،‬ئەبێ سێیەکی مەنێ زیوی بداتێ ئەوسا تەاڵقی بدا‪.‬‬ ‫ئەگەر ژنی پیاوێ بڕیاری دا لە ماڵی مێردەکەی بڕوا و‪ ،‬کارێکی کرد ماڵەکەی تێک بدا و‪ ،‬لە‬ ‫پایەی مێردەکەی دابەزێنێ‪ ،‬ئەبێ ئەوەی لە سەر بسەلمێنرێ‪ ،‬ئەگەر مێردەکەی ویستی تەاڵقی‬ ‫بدا‪ ،‬ئەتوانێ تەاڵقی بدا و پارەی تەاڵقەکەی نەداتێ‪ ،‬وە ئەگەر مێردەکەی وتی تەاڵقی نادا‪،‬‬ ‫مێردەکەی ئەتوانێ ژنێکی تر بهێنێ و‪ ،‬ژنەکەی تری وەکو کەنیزەک لە ماڵی مێردەکەی دا‬ ‫بژی‪.‬‬ ‫ئەگەر ژنێ رقی لە مێردەکەی بو‪ ،‬پێی وت‪" :‬توخنم مەکەوە"‪ ،‬لە بەڕێوەبەرایەتی شارەکەدا‬ ‫رەفتاری هەڵئەسەنگێنرێ‪ ،‬ئەگەر سەالر بو و هیچ چەوتیەکی نەکرد بو‪ ،‬لە کاتێک دا مێردەکەی‬ ‫زۆر لە ماڵ دەربچێ و لە پایەی ئەم کەم بکاتەوە‪ ،‬ئەو ژنە گوناهی نیە و‪ ،‬ئەتوانێ‬ ‫جیازییەکانی کە لە ماڵی باوکیەوە لە گەڵ خۆی هێناوێتی بباتەوە و بڕواتەوە بۆ ماڵی باوکی‪.‬‬ ‫ئەگەر سەالر نەبێ و زۆر دەربچێ و بەوە ماڵەکەی تێک بدا و لە پایەی مێردەکەی دابەزێنێ‪،‬‬ ‫ئەبێ ژنەکە بهاوێژنە ناو ئاوی روبارەکەوە‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ کاهێنەی نادیتومی کردە هاوسەری و ئەم نادیتومە کەنیزەکێکی دا بە مێردەکەی‬ ‫و‪ ،‬ئەوەش بو بە هۆی ئەوەی ببێتە خاوەن مناڵ‪ ،‬ئەگەر پیاوەکە ویستی شوگیتوم بە هاوسەر‬ ‫بگرێ‪ ،‬رێی پێ نادرێ و نابێ شوگیتوم بهێنێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ کاهینەی نادیتومی هێنا‪ ،‬بەاڵم مناڵی بۆ نەهێنا‪ ،‬ویستی شوگیتوم بە هاوسەر‬ ‫بگرێ‪ ،‬ئەتوانێ شوگیتوم بهێنێ و بیب اتە ماڵەکەی خۆی‪ ،‬نابێ ئەم شوگیتومە خۆی لە گەڵ‬ ‫کاهینەی نادیتوم بە یەکسان دابنێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ کاهینەی نادیتومی کردە هاوسەری و نادیتوم کەنیزەکێکی بە مێردەکەی بەخشی‪،‬‬ ‫مناڵی لێی بو‪ ،‬ئەوسا کەنیزەکەکە خۆی بە یەکسان دانا لە گەڵ ئاغاژنەکەدا‪ ،‬بە هۆی‬ ‫مناڵبون یەوە ئاغاژنەکەی بۆی نیە بە پارە بیفرۆشێ‪ ،‬بەاڵم بۆی هەیە نیشانەی کۆیلەیەتی لە‬ ‫سەر دابنێ و بە کەنیزەکی بژمێرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر کەنیزەکەکە مناڵی نەبو‪ ،‬ئاغاژنەکەی مافی هەیە بە پارە بیفرۆشێ‪.‬‬

‫‪665‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫مادەی ‪:328‬‬

‫مادەی ‪:329‬‬ ‫مادەی ‪:380‬‬

‫مادەی ‪:383‬‬

‫مادەی ‪:381‬‬ ‫مادەی ‪:381‬‬ ‫مادەی ‪:382‬‬ ‫مادەی ‪:388‬‬

‫مادەی ‪:386‬‬

‫مادەی ‪:381‬‬ ‫مادەی ‪:388‬‬ ‫مادەی ‪:389‬‬

‫مادەی ‪:360‬‬

‫‪665‬‬

‫ئەگەر پیاوێ ژنێکی هێنا و نەخۆشیەکی سەختی گرت‪ ،‬ئەگەر ویستی ژنی دوەم بهێنێ‪،‬‬ ‫ئەتوانێ بیهێنێ بەاڵم نابێ ژنەکەی کە گرفتاری نەخۆشی سەخت بوە تەاڵق بدا‪ ،‬بۆی هەیە لەو‬ ‫ماڵەدا نیشتەجێ بێ کە دروستی کردوە‪ ،‬تا زیندو بێ ئەبێ مێردەکە ئەرکی هەڵبگرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر ئەو ژنە ئارەزوی نەکرد لە ماڵی مێردەکەی دا بژی (پاش ئەوەی ژنێکی تری هێناوە)‬ ‫ئەبێ ئەو جیازییانەی بدرێتەوە کە لە ماڵی باوکیەوە هێناوێتی و ئەتوانێ بڕوا‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ کێڵگەیەک یا باخێک یا داراییەکی گوێزراوەی بە دیاری دا بە ژنەکەی و لە‬ ‫سواڵەتێکی مۆرکراودا تۆماری کرد‪ ،‬پاش مردنی مێردەکەی مناڵەکانی مافی داواکردنیان نیە‬ ‫(ئەوەی مێردەکەی بە دیاری داوێتێ) ‪ ،‬دایکەکە دوای ئەوە ئەتوانێ (داراییەکەی) بدا بە کوڕە‬ ‫خۆشەویستەکەی و نابێ بیداتە کەسێکی بێگانە‪.‬‬ ‫ئەگەر ژنێ لە ماڵی پیاوێک دا بژی (وەکو هاوسەر) و لە گەڵ مێردەکەی رێکەوت و‬ ‫گرێبەستێکی لە گەڵ تۆمار کرد کە خاوەن قەرزی مێردەکەی مافی ئەوەی نیە ئەم ببا (بە کەفیل‬ ‫یا بە بارمتە) ‪ ،‬ئەگەر قەرزێ لە سەر ئەم پیاوە بوبێ پێش ئەوەی ئەم ژنە بە هاوسەر بگرێ‪،‬‬ ‫خاوەن قەرز هەرگیز بۆی نیە ژنەکەی ببا‪ ،‬یان ئەگەر قەرزێ لە سەر ئەو ژنە بوبێ پێش‬ ‫ئەوەی بچێتە ماڵی پیاوەکەی (مێردەکەی)‪ ،‬خاوەن قەرزەکە هەرگیز مافی نیە مێردەکە (بە‬ ‫بارمتە) بگرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر قەرزێ کەوتە سەر هەردوکیان (مێرد و ژنەکە) پاش چونی ژنەکە (هاوسەر) بۆ ماڵی‬ ‫پیاوەکە (مێرد)‪ ،‬پێویستە هەردوکیان پێکەوە قەرزەکە بدەنەوە‪.‬‬ ‫ئەگەر هاوسەری پیاوێ‪ ،‬لە پێناوی پیاوێکی تردا‪ ،‬بو بە هۆی مردنی مێردەکەی‪ ،‬ئەبێ ئەم ژنە‬ ‫بخرێتە سەر قازوخ‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ القەی کچەکەی خۆی کرد‪ ،‬ئەبێ ئەم پیاوە شاربەدەر بکرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ بوکی بۆ کوڕەکەی هەڵبژارد‪ ،‬کوڕەکەی لە گەڵی جوت بو‪ ،‬دوای ئەوە پیاوەکەیان‬ ‫(باوکی مێردەکەی) گرت لە باوەشی کچەکەدا نوست بو‪ ،‬ئەبێ ئەم پیاوە ببەستنەوە و‬ ‫بیهاوێژنە ناو ئاوەوە‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ بوکی بۆ کوڕەکەی هەڵبژارد‪ ،‬بەاڵم کوڕەکەی لە گەڵی جوت نەبوبو‪ ،‬ئەم لە‬ ‫باوەشی دا نوست‪ ،‬ئەبێ نیو مەن زیوی بداتێ و هەرچیەکی لە ماڵی باوکیەوە هێنابێ بۆی‬ ‫بگێڕێتەوە‪ ،‬مافی هەیە ئەو مێردە هەڵبژێرێ کە خۆی حەزی لێیەتی‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ پاش مردنی باوکی لە باوەشی دایکی دا نوست‪ ،‬ئەبێ هەردوکیان بسوتێنن‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ پاش مردنی باوکی لە باوەشی باوەژنەکەی دا گیرا‪ ،‬ئەبێ ئەم پیاوە لە ماڵی‬ ‫باوکی دەربکرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ دیاریی خ وازبێنی هێنا بۆ ماڵی خەزوری و مارەییەکەی دا‪ ،‬دوای ئەوە سەیری‬ ‫ژنێکی تری کرد و بە خەزوری وت‪" : :‬کچەکەی تۆ ناهێنم"‪ ،‬باوکی کچەکە بۆی هەیە هەمو‬ ‫ئەو شتانە ببا کە زاوا لە گەڵ خۆی هێنا بونی‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ دیاریی خوازبێنی هێنا بۆ ماڵی خەزوری و مارەییەکەی دا‪ ،‬ئینجا باوکی کچەکە‬ ‫وتی‪" :‬کچەکەی خۆمت نادەمێ" ‪ ،‬ئەبێ خەزوری دو قاتی هەمو ئەو شتانەی بۆ زاوا بگێڕێتەوە‬ ‫کە لە گەڵ خۆی هێنابونی‪.‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫مادەی ‪:363‬‬

‫مادەی ‪:361‬‬

‫مادەی ‪:361‬‬

‫مادەی ‪:362‬‬ ‫مادەی ‪:368‬‬

‫مادەی ‪:366‬‬

‫مادەی ‪:361‬‬

‫مادەی ‪:368‬‬

‫مادەی ‪:369‬‬

‫مادەی ‪:310‬‬

‫ئەگەر پیاوێ دیاریی خوازبێنی هێنا بۆ ماڵی خەزوری و مارەییەکەی دا‪ ،‬دوای ئەوە‬ ‫هاوەڵەکەی داوێنپیسی لە گەڵ کرد‪ ،‬ئەگەر خەزوری بە مێردی ژنەکەی (زاواکەی) وت‪" :‬کچەکەم‬ ‫ناکەم بە هاوسەرت" ‪ ،‬ئەبێ خەزوری دوقاتی هەمو ئەو شتانەی بداتێ کە لە گەڵ خۆی‬ ‫هێنابونی‪ ،‬بۆ هاوەڵەکەشی نیە ژنەکەی بهێنێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ هاوسەری گرت و مناڵی لێی بو‪ ،‬ئینجا ئەم ژنە مرد‪ ،‬باوکی مافی ئەوەی نیە‬ ‫داوای ئەو جیازییە بکا (کە لە ماڵی باوکیەوە هێنا بونی)‪ ،‬چونکە جیازییەکە ئەگەڕێتەوە بۆ‬ ‫مناڵەکانی‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ هاوسەری گرت و مناڵی لێی نەبو‪ ،‬ئینجا ئەم ژنە مرد‪ ،‬ئەگەر خەزوری‬ ‫مارەییەکەی هێنا بوەوە بۆ ماڵی خۆی‪ ،‬مێردەکەی مافی ئەوەی نیە داوای جیازییەکانی ئەم ژنە‬ ‫بکا (کە لە ماڵی باوکی هێنا بونی) چونکە جیازییەکانی هی ماڵی باوکێتی‪.‬‬ ‫ئەگەر خەزوری مارەییەکەی بۆ نەگێڕایەوە‪ ،‬ئەتوانێ بە قەدەر چەردەی مارەییەکە لە جیازییەکە‬ ‫هەڵبگرێ و پاشماوەی جیازییەکە بگێڕێتەوە بۆ ماڵی باوکی (ژنە مردوەکە)‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ کێڵگەیەک یا باخێک یا خانویەکی بەخشی بە کوڕە خۆشەویستەکەی‪ ،‬ئەمەی لە‬ ‫سەر سواڵەتێکی مۆرکراو نوسی‪ ،‬کاتێ براکان‪ ،‬دوای مردنی باوکیان‪( ،‬کەلەپورەکەی) دابەش‬ ‫ئەکەن‪ ،‬ئەبێ ئەو دیاریە هەڵبگرێ کە باوکی داوێتێ‪ ،‬سەرەڕای ئەوەش ئەبێ دارایی ماڵی‬ ‫باوک بە یەکسانی دابەش بکەن‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ ژنی بۆ کوڕەکانی هێنا‪ ،‬بەاڵم ژنی بۆ کوڕە بچوکەکەی نەهێنا بو‪ ،‬کاتێ براکان‬ ‫(کەلەپورەکە) دوای مردنی باوکیان دابەش ئەکەن‪ ،‬پێویستە لە سەریان پارەی مارەیی‬ ‫هاوسەرگیری بۆ برا بچوکەکەیان کە پێشتر ژنی نەهێناوە لێ دەربهێنن و بیدەنێ‪ ،‬سەرەڕای‬ ‫بەشەکەی خۆی‪ ،‬بۆ ئەوەی بتوانێ هاوسەرگیری بکا‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ ژنی هێنا و مناڵی لێی بو‪ ،‬ئینجا ئەو ژنە مرد‪ ،‬دوای ئەو ژنێکی تری هێنا و‬ ‫مناڵی لێی بو‪ ،‬ئەوسا باوکەکە مرد‪ ،‬کوڕەکان لە سەر بنچینەی دایکەکان (کەلەپورەکە) دابەش‬ ‫ناکەن‪ ،‬ئەبێ جیازیی دایکیان (کوڕانی هەر دایکێ بە جیا) هەڵبگرن‪ ،‬ئەوسا دارایی ماڵی‬ ‫باوکیان بە یەکسانی دابەش بکەن‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ بڕیاری دا کوڕەکەی لە میرات بێبەش بکا و‪ ،‬بە دادوەرەکانی وت‪" :‬ئەمەوێ‬ ‫کوڕەکەم لە میرات بێبەش بکەم"‪ ،‬ئەبێ دادوەرەکان رەفتاری هەڵبسەنگێنن‪ ،‬ئەگەر کوڕەکەی‬ ‫گوناهێکی گەو رەی وای نەکردبێ شایانی بێبەشکردن بێ‪ ،‬باوکەکە بۆی نیە کوڕەکەی لە‬ ‫میراتەکەی بەشبڕاو بکا‪.‬‬ ‫ئەگەر کوڕەکە گوناهێکی گەورەی کرد شایانی بێبەشکردنی بێ لە کەلەپور‪ ،‬ئەبێ جاری یەکەم‬ ‫لێی ببورن‪ ،‬ئەگەر بۆ جاری دوەم گوناهێکی گەورەی کرد‪ ،‬باوک بۆی هەیە کوڕەکەی لە‬ ‫میراتەکەی بەشبڕاو بکا‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ لە هاوسەرە (ئەسڵیەکەی) مناڵی بو‪ ،‬هەروەها لە کەنیزەکەکەی مناڵی بو‪ ،‬ئەگەر‬ ‫باوکەکە لە ژیانی خۆی دا بەو منااڵنەی کە لە کەنیزەکەکە بویەتی وتی‪" :‬رۆڵەکانم" و‪ ،‬لە گەڵ‬ ‫مناڵەکانی هاوسەرە ئەسڵەیەکەی ژماردن‪ ،‬پاش مردنی باوک‪ ،‬منااڵنی هاوسەرە ئەسڵیەکە و‬ ‫منااڵنی کەنیزەکەکە دارایی ماڵی باوک بە یەکسانی دابەش ئەکەن و‪ ،‬جێگرەوەکەی‪ ،‬کوڕی‬ ‫هاوسەرە ئەسڵیەکە‪ ،‬بەشی خۆی هەڵئەبژێرێ و ئەبا‪.‬‬ ‫‪665‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫مادەی ‪:313‬‬

‫مادەی ‪:311‬‬

‫مادەی ‪:311‬‬ ‫مادەی ‪:312‬‬ ‫مادەی ‪:318‬‬

‫ئەگەر باوک لە ژیانی خۆی دا بەو منااڵنەی کە لە کەنیزەکەکەی بوە نەوتبێ‪" :‬رۆڵەکانم"‪ ،‬پاش‬ ‫مردنی باوکەکە‪ ،‬منااڵنی کەنیزەکەکە لە گەڵ منااڵنی هاوسەرە ئەسڵیەکە دارایی ماڵی باوکیان‬ ‫دابەش ناکەن‪ .‬ئەبێ ئازادی ببەخشرێ بە کەنیزەکەکە و مناڵەکانی‪ ،‬منااڵنی هاوسەرە ئەسڵیەکە‬ ‫مافی ئەوەیان نیە منااڵنی کەنیزەکەکە بە کۆیلە دابنێن‪ ،‬هاوسەرەکە (ئەسڵیەکە) جیازییەکەی‬ ‫(کە لە ماڵی باوکیەوە هێناوێتی) وەرئەگرێتەوە و‪ ،‬ئەو دیارییەی کە مێردەکەی پێی بەخشیوە و‬ ‫سواڵەتێکی مۆرکراوی بۆ نوسیوە‪ ،‬مافی ئەوەی هەیە لە ماڵی مێردەکەی دا بژی و‪ ،‬ئەتوانێ تا‬ ‫لە ژیان دا بمێنێ کەڵکی لێ وەربگرێ‪ ،‬بەاڵم مافی نیە بیفرۆشێ چونکە دوای ئەو ئەگەڕێتەوە‬ ‫بۆ کوڕەکانی‪.‬‬ ‫ئەگەر مێردەکەی (لە ژیانی خۆی دا) دیاریی هاوسەرگیری نەدابویە‪ ،‬ئەبێ بەو جیازییە‬ ‫قەرەبوی بکەنەوە (کە لە ماڵی باوکیەوە هێناوێتی)‪ ،‬بۆی هەیە وەکو یەکێ لە وەرەسە پشکێ لە‬ ‫دارایی ماڵی مێردەکەی وەربگرێ‪ ،‬ئەگەر کوڕەکانی بەدرەفتارییان لە گەڵ کرد بۆ ئەوەی لە‬ ‫ماڵەکە دەری بکەن‪ ،‬ئەبێ دادوەرەکان لە پرسەکەی بپێچنەوە و بڕیاری سزادانی کوڕەکان‬ ‫بدەن‪ ،‬ئەم ژنە لە ماڵی مێردەکەی دەرناکرێ‪ ،‬بەاڵم ئەگەر ئەو ژنە بڕیاری دەرچونی دا (لە‬ ‫ماڵی مێردەکەی) ‪ ،‬ئەبێ ئەو دیارییەی مێردەکەی داوێتێ بۆ کوڕەکانی بەجێ بهێڵێ‪ ،‬بۆی هەیە‬ ‫جیازی یەکەی ماڵی باوکی بباتەوە‪ ،‬ئەوسا ئەتوانێ ئەو مێردە هەڵبژێرێ کە خۆی ئارەزوی‬ ‫لێیەتی‪.‬‬ ‫ئەگەر ئەو ژنە لەو ماڵەدا کە بۆی چوە مناڵی لە دوامێردی بو‪ ،‬دوای مردنی ئەو ژنە منااڵنی‬ ‫پێشوی و منااڵنی دوایی جیازییەکەی دابەش ئەکەن‪.‬‬ ‫ئەگەر لە دوامێردی مناڵی نەبو‪ ،‬منااڵنی مێردی پێش‌و دیاریەکەی ئەبەن‪.‬‬ ‫ئەگەر کۆیلەی کۆشک یا کۆیلەی ئاغا کچی پیاوێکی (ئازاد) ی هێنا و‪ ،‬ژنەکە مناڵی بو‪،‬‬ ‫خاوەنی کۆیلە بۆی نیە داوا بکا منااڵنی کچی پیاوە ئازادەکە ببنە کۆیلەی‪.‬‬

‫مادەی ‪ .316‬أ‪ :‬ئەگەر کۆیلەی کۆشک یا کۆیلەی ئاغا کچی پیاوێکی ئازادی هێنا‪ ،‬لە سەردەمی هاوسەرگیری‬ ‫دا‪ ،‬بە جیازییەکانی ماڵی باوکیەوە چوە ماڵی کۆیلەی کۆشک یا کۆیلەی ئاغا‪ ،‬پاش ئەوەی‬ ‫پێکەوە ژیان و پێکەوە خانویان کرد و کەلوپەلیان ساز کرد‪ ،‬پاش ئەوە کۆیلەی کۆشک یا‬ ‫کۆیلەی ئاغا مرد‪ ،‬کچی پیاوە ئازادەکە ئەتوانێ جیازییەکەی وەربگرێتەوە‪ .‬ئەوەش کە‬ ‫بەیەکەوە ژنەکە و مێردەکەی پێکیانەوە ناوە لەو کاتەوە پێکەوە ژیاون بکەن بە دو بەشەوە‪،‬‬ ‫خاوەن کۆیلە نیوەی ئەبا و کچی پیاوە ئازادەکەش نیوەکەی تری بۆ مناڵەکانی ئەبا‪.‬‬ ‫مادەی ‪.316‬ب‪ :‬ئەگەر کچی پیاوە ئازادەکە جیازیی نەبوبێ‪ ،‬ئەبێ هەمو ئەو شتانەی ئەو و مێردەکەی لەو‬ ‫کاتەوە پێکەوە ژیاون پێکیانەوە ناوە بکەن بە دو بەشەوە‪ ،‬خاوەن کۆیلە نیوەی ئەبا و کچی‬ ‫پیاوە ئازادەکەش نیوەکەی تری بۆ مناڵەکانی ئەبا‪.‬‬ ‫ئەگەر بێوەژنێ کە هێشتا مناڵەکانی وردن‪ ،‬بچێتە ماڵەمێردی دوەم‪ ،‬مافی ئەوەی نیە بێ‬ ‫مادەی ‪:311‬‬ ‫ئاگاداری دادوەر‪ .‬کاتێ ئەچێتە ماڵی مێردی دوەم‪ ،‬دادوەرەکان ئەبێ لە هەلومەرجی ماڵی‬ ‫مێردی پێشوی بکۆڵنەوە و‪ ،‬بەرپرسیارێتی ماڵی مێردی پێشوی بەو ژنە و بە مێردەکەی‬ ‫ئێستا ی بسپێرن و داوایان لێ بکەن لە سواڵەتێک دا بەڵێن بدەن کە پارێزگاری ماڵەکە و‬

‫‪666‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫مادەی ‪:318‬‬

‫مادەی ‪:319‬‬

‫مادەی ‪:380‬‬

‫مادەی ‪:383‬‬

‫مادەی ‪:381‬‬

‫مادەی ‪:381‬‬

‫پەروەردەی مناڵەکە بکەن‪ ،‬بۆیان نیە کەلوپەلی ماڵەکە بە پارە بفرۆشن‪ .‬ئەو کڕیارەی کەلوپەلی‬ ‫منااڵنی بێوەژنەکە بکڕێ پارەکەی ئەدۆڕێنێ و کەلوپەلەکان ئەدرێتەوە بە خاوەنەکەی‪.‬‬ ‫ئەگەر کاهینەی ئینتوم یا نادیتوم یا یەکێ لە حەریمەکانی کۆشک‪ ،‬باوکی دیاریەکی دابویە و‬ ‫لە سەر سواڵەتێ بۆی تۆمار کرد بو‪ ،‬بەاڵم لەو سواڵەتە نوسراوەدا مافی ئەوەی پێ نەدابو‬ ‫بەرپرسیارێتی دیاریەکە بدا بەوەی خۆی ئەیەوێ و ئازادی بەکارهێنانی نەدابویە‪ ،‬پاش مردنی‬ ‫باوکی‪ ،‬براکانی کێڵگەکەی و باخەکەی وەرئەگرن و خواردن و رۆن و جلوبەرگی بە قەدەر‬ ‫بەشەکەی ئەدەنێ و رازی ئەکەن‪ ،‬ئەگەر براکانی خواردن و رۆن و جلوبەرگی بە قەدەر‬ ‫بەشەکەی خۆی نەدەنێ و رازییان نەکرد‪ ،‬بۆی هەیە کێڵگە و باخەکەی بسپێرێ بەو‬ ‫جوتکارەی خۆی بە دڵیەتی‪ ،‬ئەو جوتکارەش ئەبێ بیژێنێ‪ ،‬بە درێژایی ژیانی بۆی هەیە‬ ‫کەڵک وەربگرێ لە کێڵگە و باخ و هەر شتێکی تری کە باوکی دابێتێ‪ ،‬بەاڵم بۆی نیە بە پارە‬ ‫بیانفرۆشێ‪ ،‬یا لە باتی بژاردنی قەرزی یەکێکی تر بە کاریان بهێنێ‪ ،‬دوای ئەو میراتەکە ئەبێ‬ ‫بە هی براکانی‪.‬‬ ‫ئەگەر کاهینەی ئینتوم یا نادیتوم یا یەکێ لە حەریمەکانی کۆشک‪ ،‬کە باوکی دیاریەکی دابویە‬ ‫و لە سەر سواڵەتێ بۆی تۆمار کرد بو‪ ،‬بەاڵم لەو سواڵەتە نوسراوەدا مافی ئەوەی پێ داب‌و‬ ‫بەرپرسیارێتی دیاریەکە بدا بەوەی خۆی ئەیەوێ و ئازادی بەکارهێنانی دابویە‪ ،‬پاش مردنی‬ ‫باوکی‪ ،‬مافی ئەوەی هەیە بەرپرسیارێتی میراتەکەی بەو کەسە بسپێرێ کە خۆی بە دڵیەتی و‪،‬‬ ‫براکانی بۆیان نیە بەرهەڵستی ئەوە بکەن‪.‬‬ ‫ئەگەر باوک دیاری نەبەخشی بە کچەکەی‪ ،‬کە نادیتومی نیشتەجێی دێر یا یەکێ لە‬ ‫حەریمەکانی کۆشکە‪ ،‬پاش مردنی باوک‪ ،‬مافی هەیە وەکو یەکێ لە وەرەسە لە کاتی‬ ‫دابەشکردنی دارایی ماڵی باوکی دا بەشی خۆی وەربگرێ و بۆی هەیە بە درێژایی ژیانی‬ ‫کەڵکی لێ وەر بگرێ‪ ،‬دوای ئەوە میراتەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ براکانی‪.‬‬ ‫ئەگەر باوکێ کچەکەی وەکو نادیتوم یا کادیشتوم (پلەیەکی ئاینیی ژنانی ناو پەرستگاکان‬ ‫بوە) یا کولماشیتوم ( پلەیەکی ئاینیی ژنانی ناو پەرستگاکان بوە) پێشکەشی خوا بکا‪ ،‬بەاڵم‬ ‫دیاری نەدانێ‪ ،‬پاش مردنی باوک‪ ،‬مافی هەیە سێیەکی میراتەکەی لە دارایی ماڵی باوکی ببا و‬ ‫بە درێژایی ژیانی کەڵکی لێ وەربگرێ‪ ،‬دوای مردنی ئەمیش میراتەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ‬ ‫براکانی‪.‬‬ ‫ئەگەر باوکێ دیاری نەدا بە کچەکەی کە نادیتومی خوا مەردوخ‪ ،‬خوای شاری بابل‪ ،‬بێ‪،‬‬ ‫سواڵەتێکی مۆرکراوی بۆ نەنوسی‪ ،‬پاش مردنی باوکی‪ ،‬مافی هەیە لە کاتی دابەشکردنی‬ ‫دارایی ماڵی باوکی دا لە گەڵ براکانی دا سێیەکی میراتەکەی ببا بۆ خۆی‪ ،‬بەرامبەر بەوەش‬ ‫هیچ خزمەتێ پێشکەش ناکا‪ ،‬نادیتومی خوا مەردوخ مافی ئەوەی هەیە بەرپرسیارێتی‬ ‫میراتەکەی بەو کەسە بسپێرێ کە خۆی ئەیەوێ‪.‬‬ ‫ئەگەر باوکێ دیاری بەخشی بە کچەکەی کە شوگیتوم (پلەیەکی ئاینیی ژنانی ناو پەرستگاکان‬ ‫بوە) بێ و‪ ،‬دای بە شو‪ ،‬بەوەش سواڵەتی مۆرکراوی بۆ نوسی‪ ،‬پاش مردنی باوک‪ ،‬دارایی‬ ‫ماڵی باوکی لە گەڵ براکانی دابەش ناکا‪.‬‬

‫‪666‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫مادەی ‪:382‬‬

‫مادەی ‪:388‬‬ ‫مادەی ‪:386‬‬ ‫مادەی ‪:381‬‬ ‫مادەی ‪:388‬‬ ‫مادەی ‪:389‬‬ ‫مادەی ‪:390‬‬ ‫مادەی ‪:393‬‬

‫مادەی ‪:391‬‬

‫مادەی ‪:391‬‬

‫مادەی ‪:392‬‬

‫مادەی‬ ‫مادەی‬ ‫مادەی‬ ‫مادەی‬ ‫مادەی‬

‫‪:398‬‬ ‫‪:396‬‬ ‫‪:391‬‬ ‫‪:398‬‬ ‫‪:399‬‬

‫مادەی ‪:100‬‬ ‫مادەی ‪:103‬‬ ‫‪666‬‬

‫ئەگەر باوکێ دیاری بە کچەکەی کە شوگیتوم بێ نەبەخشی و نەیدا بە شو‪ ،‬پاش مردنی‬ ‫باوک‪ ،‬پێ ویستە براکانی ئەوەندەی دارایی ماڵی باوکی رێ ئەدا دیاری بدەنێ و‪ ،‬بیدەن بە‬ ‫شو‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ مناڵێکی هەڵگرتەوە تا بە ناوی خۆیەوە ناوی بنێ و پەروەردەی کرد‪ ،‬ئەو مناڵە‬ ‫هەڵگیراوەیە داوا ناکرێتەوە‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ مناڵێکی هەڵگرتەوە و کاتێ بردیەوە ماڵەکەی خۆی‪ ،‬مناڵە هەڵگیراوەکە بە دوای‬ ‫دایک و باوکی دا گەڕا‪ ،‬ئەبێ ئەو هەڵگیراوەیە بگەڕێتەوە بۆ ماڵی باوکی‪.‬‬ ‫کوڕی کەسێکی سەر بە کۆشک کە نیشتەجێی کۆشک بێ (هەڵگیراوە) هەروەها کوڕی‬ ‫حەریمی کۆشک (هەڵگیراوە) داوای گێڕانەوەی ناکرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پیشەک ارێ مناڵێکی هەڵگرتەوە تا پەروەردەی بکا و فێری ئیشی دەستیی خۆی کرد‪،‬‬ ‫داوای ناکرێتەوە‪.‬‬ ‫ئەگەر پیشەکار ئیشە دەستیەکەی خۆی فێر نەکرد‪ ،‬ئەو مناڵە هەڵگیراوەیە‪ ،‬مافی هەیە‬ ‫بگەڕێتەوە بۆ ماڵی باوکی‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ ئەو مناڵەی کە هەڵی گرتۆتەوە کە لە گەڵ مناڵەکانی خۆی پەروەردەی کردوە‬ ‫بەاڵم بە یەکێ لەوانی دانەنا‪ ،‬ئەو هەڵگیراوەیە مافی هەیە بگەڕێتەوە ماڵی باوکی‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ مناڵێکی هەڵگرتەوە و پەروەردەی کرد و خانویەکی بۆ دروست کرد و بو بە‬ ‫خاوەنی مناڵ‪ ،‬ئەوسا پیاوەکە بڕیاری دا واز لە مناڵە هەڵگیراوەکە بهێنێ‪ ،‬ئەو مناڵە بە دەستی‬ ‫خاڵی ناڕوا‪ ،‬ئەبێ ئەو باوکەی پەروەردەی کردوە سێیەکی میراتەکەی لە دارایی بداتێ ئینجا‬ ‫بڕوا‪ ،‬هیچ بەشێکی لە کێڵگە و باخ و ماڵ ناداتێ‪.‬‬ ‫ئەگەر مناڵی کەسێکی سەر بە کۆشک یا کوڕی حەریمی کۆشک (هەڵگیراوە) بە باوکی وت کە‬ ‫بە خێوی کردوە یا بە دایکی وت کە بە خێوی کردوە‪" :‬تۆ باوکم نیت"‪ ،‬یا "تۆ دایکم نیت"‬ ‫ئەبێ زمانی ببڕن‪.‬‬ ‫ئەگەر کوڕی کەسێکی سەر بە کۆشک یا کوڕی حەریمی کۆشک ماڵی باوکی ئەسڵی خۆی‬ ‫دۆزیەوە و‪ ،‬رقی لەو باوکەی بو کە بەخێوی کردوە و لەو دایکەی کە بەخێوی کردوە و‪،‬‬ ‫گەڕایەوە بۆ ماڵی باوکی ئەسڵی‪ ،‬ئەبێ چاوی دەربهێنن‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ کوڕی دا بە دایەنێ و‪ ،‬ئەم کوڕە بە دەستی دایەنەکە مرد‪ .‬دایەنەکە بێ ئاگاداری‬ ‫دایک و باوکی ئەم شیری داب‌و بە مناڵێکی تر‪ ،‬ئەگەر ئەوە بسەلمێنن‪ ،‬کە بەڵێنی داوە بێ‬ ‫ئاگاداری دایک و باوکی (مناڵە مردوەکە) شیر بدا بە مناڵێکی تر‪ ،‬ئەبێ مەمکی ببڕن‪.‬‬ ‫ئەگەر کوڕێ لە باوکی دا ئەبێ دەستی ببڕن‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ چاوی پیاوێکی تری کوێر کرد ئەبێ چاوی کوێر بکەنەوە‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ ئێسکی پیاوێکی تری شکاند ئەبێ ئێسقانی بشکێننەوە‪.‬‬ ‫ئەگەر پ یاوێ چاوی ئاغای کوێر کرد یان ئێسقانی ئاغای شکاند ئەبێ یەک مەن زیو بدا‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ چاوی کۆیلەی پیاوێکی دەرهێنا یا ئێسقانی کۆیلەی پیاوێکی شکاند‪ ،‬ئەبێ‬ ‫نیوەی نرخەکەی بدا‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ ددانی پیاوێکی لە چینەکەی خۆی دەرهێنا ئەبێ دانی دەربهێننەوە‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوی ددانی ئاغایەکی دەرهێنا ئەبێ سێیەکی مەنێ زیو بدا‪.‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫مادەی ‪:101‬‬ ‫مادەی‬ ‫مادەی‬ ‫مادەی‬ ‫مادەی‬

‫‪:101‬‬ ‫‪:102‬‬ ‫‪:108‬‬ ‫‪:106‬‬

‫مادەی ‪:101‬‬ ‫مادەی ‪:108‬‬ ‫مادەی ‪:109‬‬ ‫مادەی‬ ‫مادەی‬ ‫مادەی‬ ‫مادەی‬ ‫مادەی‬ ‫مادەی‬

‫‪:130‬‬ ‫‪:133‬‬ ‫‪:131‬‬ ‫‪:131‬‬ ‫‪:132‬‬ ‫‪:138‬‬

‫مادەی ‪:136‬‬ ‫مادەی ‪:131‬‬ ‫مادەی ‪:138‬‬ ‫مادەی ‪:139‬‬ ‫مادەی ‪:110‬‬ ‫مادەی ‪:113‬‬ ‫مادەی ‪:111‬‬ ‫مادەی ‪:111‬‬ ‫مادەی ‪:112‬‬ ‫مادەی ‪:118‬‬

‫ئەگەر پیاوێ زللە لە رومەتی پیاوێکی لە خۆی بەرزتر بدا‪ ،‬ئەبێ بە ئاشکرا شەست جەلدەی بە‬ ‫قامچی کلکی گا لێ بدرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ زللەی لە پیاوێکی تردا هاوتای خۆی بێ‪ ،‬ئەبێ یەک مەن زیو بدا‪.‬‬ ‫ئەگەر ئاغایەک زللەی لە ئاغایەکی تر دا ئەبێ دە شیقلی بداتێ‪.‬‬ ‫ئەگەر کۆیلەی پیاوێک زللەی لە رومەتی یەکێ دا‪ ،‬گوێی ئەبڕدرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ لە پیاوێکی تری دا لە شەڕدا بو بە هۆی بریندار بونی‪ ،‬ئەبێ پیاوەکە سوێند‬ ‫بخوا‪" :‬بە ئەنقەست لێم نەداوە" و‪ ،‬ئەبێ پارەی چارەسەرەکەی بدا بە پزیشک‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوەکە بە لێدانەکەی مرد‪ ،‬ئەبێ سوێند بخوا کە لێدانەکەی بە ئەنقەست نەبوە‪ ،‬ئەگەر‬ ‫کوڕی پیاوێکی ئازاد بێ ئەبێ نیو مەن بدا‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوەکە کوڕی ئاغا بێ ئەبێ سێیەکی مەنێ زیو بدا‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ لە کچی پیاوێکی تری دا بو بە هۆی بەر فڕێ دانی ئەبێ دە شیقل زیو بدا بە‬ ‫هۆی بەراویتە کردنەکەوە‪.‬‬ ‫ئەگەر ئەو ژنە مرد (کچی پیاوەکە) ئەبێ کچەکەی بکوژرێتەوە‪.‬‬ ‫ئەگەر کچی ئاغا بە هۆی لێدانەوە بەراویتە بو پێویستە ئەوەی لێی داوە پێنج شیقلی زیو بدا‪.‬‬ ‫ئەگەر ئەو ژنە مرد‪ ،‬ئەبێ نیو مەن زیو بدا‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ لە کەنیزەکێکی دا و‪ ،‬بو بە هۆی بەراویتەبونی ئەبێ دو شیقل زیو بدا‪.‬‬ ‫ئەگەر ئەو کەنیزەکە مرد‪ .‬ئەبێ سێیەکی مەنێ زیو بدا‪.‬‬ ‫ئەگەر پ زیشکێ بە چەقۆ نەشتەرکاری بۆ پیاوێ کرد و ژیانی پیاوەکەی رزگار کرد‪ ،‬یا‬ ‫کاالنەی چاوی پیاوێکی بە نەشتەر کردەوە و چاوی پیاوەکەی رزگار کرد‪ ،‬ئەبێ دە شیقل زیو‬ ‫بە پزیشکەکە بدرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوەکە ئاغا بو‪ ،‬ئەبێ پێنج شیقل زیوی بداتێ‪.‬‬ ‫ئەگەر کۆیلەی پی اوێ بێ‪ ،‬ئەبێ خاوەنی کۆیلەکە‪ ،‬دو شیقل زیو بدا بە پزیشکەکە‪.‬‬ ‫ئەگەر پزیشکێ بە چەقۆ نەشتەرکاری بۆ پیاوێ کرد‪ ،‬بو بە هۆی مردنی پیاوەکە‪ ،‬یا کاالنەی‬ ‫چاوی کردەوە و چاوی کوێر کرد‪ ،‬ئەبێ دەستی ببڕدرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پزیشکێ بە چەقۆ نەشتەرکاری بۆ کۆیلەی ئاغایەک کرد و بو بە هۆی مردنی‪ ،‬ئەبێ‬ ‫کۆیلەیەک بە کۆیلەیەک ببژێردرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پزیشکێ کاالنەی چاوی بە نەشتەر کردەوە (هی کۆیلە) و چاوی کوێر کرد‪ .‬ئەبێ‬ ‫نیوەی نرخەکەی بە زیو بدا‪.‬‬ ‫ئەگەر پزیشکێ ئێسکی شکاوی پیاوێکی گرتەوە‪ ،‬یا ماسولکەیەکی برینداری چاک کردەوە‪،‬‬ ‫بریندارەکە ئەبێ پێنج شیقلی زیو بدا بە پزیشکەکە‪.‬‬ ‫ئەگەر بەرکەوتو ئاغا بو ئەبێ سێ شیقلی زیو بدا‪.‬‬ ‫ئەگەر بریندارەکە کۆیلەی پیاوێ بێ ئەبێ خاوەنی کۆیلەکە دە شیقلی زیو بدا بە پزیشکەکە‪.‬‬ ‫ئەگەر پزیشکێ گا یا کەرێکی تیمار کرد برینێکی گەورەی گا یا کەرێکی چاک کردەوە‪،‬‬ ‫خاوەن گا یا کەر ئەبێ شەشیەکی زیو هەقدەستەکەی بداتێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پزیشکێ برینی گەورەی گا یا کەرێکی تیمار کرد و بو بە هۆی مردنی ئەبێ پێنجیەکی‬ ‫نرخەکەی بدا بە خاوەنی گا یا کەرەکە‪.‬‬ ‫‪666‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫مادەی ‪:116‬‬ ‫مادەی ‪:111‬‬

‫مادەی ‪:118‬‬ ‫مادەی ‪:119‬‬ ‫مادەی ‪:110‬‬ ‫مادەی ‪:113‬‬ ‫مادەی ‪:111‬‬

‫مادەی ‪:111‬‬ ‫مادەی ‪:112‬‬ ‫مادەی ‪:118‬‬

‫مادەی ‪:116‬‬ ‫مادەی ‪:111‬‬

‫مادەی ‪:118‬‬ ‫مادەی ‪:119‬‬ ‫مادەی ‪:120‬‬

‫‪666‬‬

‫ئەگەر سەرتاشێ سەری کۆیلەیەکی‪ ،‬بێ ئاگاداری خاوەنەکەی‪ ،‬بە جۆرێ تاشی زەحمەت بێ‬ ‫بناسرێتەوە‪ ،‬ئەبێ هەردو دەستی سەرتاشەکە ببڕن‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ سەرتاشێکی ناچار کرد یا هەڵخەڵەتان سەری کۆیلەکە بگۆڕێ بە جۆرێ کە‬ ‫نەناسرێتەوە ئەبێ ئەو پیاوە بکوژرێ و لە بەر دەرگای ماڵەکەی دا هەڵبواسرێ‪ .‬ئەبێ‬ ‫سەرتاشەکەش سوێند بخوا کە بە ئەنقەست سەری نەتاشیوە‪ ،‬ئەوسا رێگە بدرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر بەنایەک خانوی بۆ پیاوێ دروست کرد و تەواوی کرد‪ ،‬ئەبێ خاوەن ماڵ دو شیقلی‬ ‫زیو پاداش بە هەر سارێ (ئەندازەیەکی پێوان بوە) لە پانتایی خانوەکە بدا بە بەناکە‪.‬‬ ‫ئەگەر ب ەنایەک خانویەکی بۆ پیاوێ دروست کرد‪ ،‬کارەکەی باش نەبو‪ ،‬خانوەکە روخا و‪ ،‬بوە‬ ‫هۆی کوشتنی خاوەن ماڵ‪ ،‬ئەبێ ئەو بەنایە بکوژرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر بو بە هۆی کوشتنی کوڕی خاوەن ماڵ ئەبێ کوڕی بەناکە بکوژرێتەوە‪.‬‬ ‫ئەگەر بو بە هۆی کوشتنی کۆیلەی خاوەن ماڵ ئەبێ کۆیلەیەک وەکو کۆیلە کوژراوەکە بدا بە‬ ‫خاوەن ماڵ‪.‬‬ ‫ئەگەر کەلوپەلی خاوەن ماڵ فەوتا ئەبێ شتە فەوتاوەکان ببژێردرێ‪ .‬لە سۆنگەی روخانی ئەو‬ ‫خانوەی دروستی کردوە و بەرگەی نەگرتوە‪ ،‬ئەبێ بە دارایی تایبەتی خۆی خانوە روخاوەکە‬ ‫دروست بکاتەوە‪.‬‬ ‫ئەگەر بەنای ەک خانویەکی بۆ پیاوێ دروست کرد‪ ،‬کارەکەی بە پێی مەرجەکان نەبو‪ ،‬دیوارەکە‬ ‫درزی برد‪ ،‬ئەبێ بەناکە بە دارایی تایبەتی خۆی دیوارەکە چاک بکاتەوە‪.‬‬ ‫ئەگەر بەلەمەوانێ کونوکەلەبەری بەلەمی پیاوێکی گرت کە قەوارەکەی شەست کور بێ‪ ،‬خاوەن‬ ‫بەلەم ئەبێ دە شیقلی زیو پاداشتی بداتێ‪.‬‬ ‫ئەگەر بەلەمەوانێ کونوکەلەبەری بەلەمی پیاوێکی گرت‪ ،‬بەاڵم کارەکەی رێکوپێک نەبو‪ ،‬هەمان‬ ‫ساڵ بەلەمەکە درزی تێ بو‪ ،‬ئەوەش زیانی لێ کەوتەوە‪ ،‬بەلەمەوان ئەبێ بەلەمەکە بە دارایی‬ ‫تایبەتی خۆی چاک بکاتەوە‪ ،‬بەلەمە چاککراوەکە بگێڕێتەوە بۆ خاوەن بەلەم‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ بەلەمێکی بە کرێ دا بە بەلەمەوانێ بەاڵم بەلەمەوانەکە کەمتەرخەم بو نقوم بو یا‬ ‫بەلەمەکە فەوتا‪ ،‬ئەبێ بەلەمەوانەکە بەلەمێ بۆ خاوەن بەلەم ببژێرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ بەلەمەوان و بەلەمێکی بە کرێ گرت و جۆ و خوری و رۆن و خورما یا هەر‬ ‫کە لوپەلێکی تری لێ بار کرد‪ ،‬بەلەمەوانەکە کەمتەرخەم بو بەلەمەکە نقوم بو‪ ،‬بو بە هۆی‬ ‫فەوتانی بارەکە‪ ،‬بەلەمەوانەکە ئەبێ ئەو بەلەمە کە نوقمی کردوە و ئەو شتانەی کە لە ناوی دا‬ ‫بوە و بۆتە هۆی فەوتانی ببژێرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر بەلەمەوانێ بەلەمی پیاوێکی نوقم کرد‪ ،‬ئینجا دەری هێنایەوە (لە ئاوەکە) ئەبێ نیوەی‬ ‫نرخەکەی بە زیو بدا‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ بەلەمەوانێکی بە کرێ گرت‪ ،‬ئەبێ شەش کور دانەوێڵەی لە ساڵێک دا بداتێ‪.‬‬ ‫ئەگەر بەلەمێ کە بە سەوڵ ئەڕوا بەر بەلەمێ کەوت کە بە تەوژمی ئاو ئەڕوا‪ ،‬بەلەمەکەی کە بە‬ ‫تەوژمی ئاو ئ ەڕوا نقوم بو‪ ،‬لە سەر خاوەنی بەلەمەکە‪ ،‬کە بەلەمەکەی نقوم بوە‪ ،‬ئەو شتانەی کە‬ ‫لە ناو بەلەمەکەدا بون و فەوتاون‪ ،‬لە بەردەم خوادا دەربخا وە لە سەر ئەو بەلەمەوانە پێویستە‬ ‫کە بەلەمەکەی بە سەوڵ ئەڕوا و بەلەمی ئەو بەلەمەوانەی نقوم کردوە کە بە تەوژمی ئاو ئەڕوا‪،‬‬ ‫ئەبێ بەلەمەکەی و کەلوپەلەکانی ناوی ببژێرێ‪.‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫مادەی ‪:123‬‬ ‫مادەی ‪:121‬‬ ‫مادەی ‪:121‬‬ ‫مادەی ‪:122‬‬ ‫مادەی ‪:128‬‬ ‫مادەی ‪:126‬‬ ‫مادەی ‪:121‬‬ ‫مادەی ‪:128‬‬ ‫مادەی ‪:129‬‬

‫مادەی ‪:180‬‬ ‫مادەی ‪:183‬‬

‫مادەی ‪:181‬‬ ‫مادەی ‪:181‬‬

‫مادەی ‪:182‬‬ ‫مادەی ‪:188‬‬

‫مادەی‬ ‫مادەی‬ ‫مادەی‬ ‫مادەی‬ ‫مادەی‬

‫‪:186‬‬ ‫‪:181‬‬ ‫‪:188‬‬ ‫‪:189‬‬ ‫‪:160‬‬

‫ئەگەر پیاوێ گایەکی بە بارمتە گرت‪ ،‬ئەبێ سێیەکی مەنێ زیو بە قەرەبو بدا‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ گایەکی بۆ ماوەی ساڵێ بە کرێ گرت‪ ،‬کرێی گاکە لە کۆتایی ساڵەکەدا چوار‬ ‫کور دانەوێڵە ئەبێ‪.‬‬ ‫ئەبێ پێشەکی بۆ ماوەی ساڵێ سێ کور دانەوێڵە کرێی گاکە بدا بە خاوەنەکەی‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ گایەک یا کەرێکی بە کرێ گرت و شێرێ لە کێڵگەکەدا کوشتی زەرەرەکە بۆ‬ ‫خاوەنەکەی ئەگەڕێتەوە‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ گایەکی بە کرێ گرت بە هۆی کەمتەرخەمی یا لێدانەوە کوشتی ئەبێ گایەکی‬ ‫هاوشێوەی گاکە بداتەوە بە خاوەنەکەی کە گاکەی لێ بە کرێ گرت بو‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ گایەکی بە کرێ گرت و القی شکاند یا دەماری ملی بڕی‪ ،‬ئەبێ گایەکی‬ ‫هاوشێوەی گا زەرەدیدەکە بداتەوە بە خاوەنی گاکە‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ گایەکی بە کرێ گرت و چاوی کوێر کرد‪ ،‬ئەبێ نیوەی نرخەکەی بە زیو بدا بە‬ ‫خاوەن گاکە‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ گایەکی بە کرێ گرت و شاخی شکاند یا کلکی بڕی یا پێستی پشتی گوری‬ ‫ئەبێ پێنجیەکی نرخەکەی بە زیو بدا‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ گایەکی بە کرێ گرت و خوا لێی دا و مردار بوەوە‪ ،‬ئەبێ ئەو پیاوەی گاکەی بە‬ ‫کرێ گر توە سوێند بە خوا بخوا‪ ،‬کە هیچ سوچێکی لە مرداربونەوەی گاکەدا نیە‪ ،‬ئەوسا بەر‬ ‫ئەدرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر گایەک لە کاتی رۆیشتنی دا بە بازاڕدا قۆچی لە پیاوێ دا و کوشتی‪ ،‬ئەم پرسە‬ ‫پێویستی بە سکااڵ نیە‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ گایەکی قۆچوەشێنی هەبو‪ ،‬وە بەڕێوەبەرایەتی شارەکەی ئاگاداریان کرد کە‬ ‫گاکەی قۆچوەشێنە بەاڵم قۆچەکەی نەبڕیەوە یا چاودێری گاکەی نەکرد‪ ،‬ئەگەر ئەم گایە قۆچی‬ ‫لە کوڕی پیاوێ دا و بو بە هۆی مردنی‪ ،‬خاوەنی گاکە ئەبێ وەکو قەرەبو نیو مەن زیو بدا‪.‬‬ ‫ئەگەر مردوەکە کۆیلەی پیاوێ بێ‪ ،‬ئەبێ سێیەکی مەنێ زیو قەرەبوی بکا‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ پیاوێکی بە کرێ گرت و لە سەر کێڵگەکەی داینا و چەردەیەک دانەوێڵەی دایە و‬ ‫چاودێری مانگای پێ سپارد و بۆ چاندنی کێڵگەکەی لە گەڵی رێککەوت‪ ،‬ئەگەر ئەم پیاوە‬ ‫تۆوەکە یا خۆراکی دزی و بە دەستیەوە گیرا‪ ،‬ئەبێ دەستی ببڕن‪.‬‬ ‫ئەگە ر دانەوێڵەکەی بۆ خۆی برد و مانگاکەی برسی کرد‪ ،‬ئەبێ بە دو ئەوەندە دانەوێڵە‬ ‫قەرەبوی بکاتەوە‪.‬‬ ‫ئەگەر مانگای پیاوێ درا بە کرێگرتەیەک یا تۆوەکەی دزی و لە کێڵگەدا هیچی نەچاند‪،‬‬ ‫ئەوکاتەی ئەوەی لە سەر ساغ بوەوە‪ ،‬ئەبێ لە وەرزی هەڵگرتنی خەرمان دا شەست کور‬ ‫دانەوێڵە بۆ هەر بورێ بدا‪.‬‬ ‫ئەگەر نەیتوانی ئەوەی لەسەرێتی بیدا‪ ،‬ئەبێ بە مانگاکە لە ناو کێڵگەکەدا رابکێشێرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ جوتیارێکی بەکرێ گرت‪ ،‬ئەبێ ساڵی هەشت کور دانەوێڵەی بداتێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ گاوانێکی بە کرێ گرت ئەبێ ساڵی شەش کور دانەوێڵەی بداتێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ گاسنێکی لە کێڵگەدا دزی‪ ،‬ئەبێ پێنج شیقلی زیو قەرەبو بە خاوەن گاسنەکە بدا‪.‬‬ ‫ئەگەر شەنێ یا خاکەنازێکی دزی ئەبێ سێ شیقلی زیو قەرەبوی بداتێ‪.‬‬ ‫‪667‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫مادەی ‪:163‬‬ ‫مادەی ‪:161‬‬ ‫مادەی ‪:161‬‬ ‫مادەی ‪:162‬‬

‫مادەی ‪:168‬‬

‫مادەی ‪:166‬‬

‫مادەی ‪:161‬‬

‫مادەی ‪:168‬‬ ‫مادەی ‪:169‬‬ ‫مادەی ‪:110‬‬ ‫مادەی ‪:113‬‬ ‫مادەی ‪:111‬‬ ‫مادەی ‪:111‬‬

‫مادەی ‪:112‬‬

‫مادەی ‪:118‬‬ ‫مادەی ‪:116‬‬

‫‪660‬‬

‫ئەگەر پیاوێ گاوانێکی بۆ مانگا و مەڕ بەکرێ گرت ئەبێ ساڵی هەشت کور دانەوێڵەی بداتێ‪.‬‬ ‫ئەگەر ‪ ....‬پیاوێ ‪ ....‬مانگا یا مەڕی ‪...‬‬ ‫ئەگەر مانگا یا مەڕی کە درابویە فەوتان‪ ،‬ئەبێ خاوەنەکەی بە مانگای هاوشێوەی مانگاکەی و‬ ‫مەڕی هاوشێوەی مەڕەکەی قەرەبو بکاتەوە‪.‬‬ ‫ئەگەر مانگا یا مەڕ درا بە شوانێ بیانلەوەڕێنێ‪ ،‬کرێی خۆی بە تەواوی وەرگرت و رازی بو‪،‬‬ ‫ئەگەر ژمارەی مانگاکان کەمی کرد یا ژمارەی مەڕەکان کەمی کرد‪ ،‬ئەوەش بوە هۆی‬ ‫کەمبونەوەی زاووزێ‪ ،‬ئەبێ ئەو کەمبونەوەیەی زاووزێ قەرەبو بکاتەوە و باج بە پێی‬ ‫مەرجەکانی گرێبەستەکە بدا‪.‬‬ ‫ئەگەر مانگا یا مەڕ درا ب ە شوان بۆ لەوەڕاندنی‪ ،‬بەاڵم گزی کرد و نیشانەی ئاژەڵەکانی گۆڕی‬ ‫و بە زیو فرۆشتنی‪ ،‬کاتێ ئەوەی لە سەر ساغ بوەوە‪ ،‬ئەبێ دەقاتی ئەوەی لە مانگا و مەڕ‬ ‫دزیوێتی قەرەبوی خاوەنەکەی بکات‪.‬‬ ‫ئەگەر پەتای خوا کەوتە تەویلەکەوە‪ ،‬یا شێر ئاژەڵەکانی کوشت‪ ،‬ئەبێ شوانەکە لە بەردەم‬ ‫خوادا ئۆباڵ لە گەردنی خۆی هەڵبگرێ‪ ،‬ئەو زەرەرەی لە تەویلەکەدا روی داوە ئەکەوێتە سەر‬ ‫خاوەن تەویلەکە‪.‬‬ ‫ئەگەر شوانەکە کەمتەرخەم بێ و نەخۆشی لە تەویلەکەدا باڵ‌و بوەوە‪ ،‬ئەبێ شوانەکە ئەو‬ ‫زەرەرە بگرێتە ئەستۆ کە نەخۆشیەکە لە تەویلەکەدا خستویەتی‪ ،‬ئەبێ ئەو مانگا‌و مەڕە قەرەبو‬ ‫بکاتەوە و بیداتەوە بە خاوەنەکەی‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ گایەکی بۆ گێرە بە کرێ گرت‪ ،‬کرێکەی بیست قا (ئەندازەیەکی کێشان بوە)‬ ‫دانەوێڵەیە‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ کەرێکی بۆ گێرە بەکرێ گرت‪ ،‬کرێکەی دە قا دانەوێڵەیە‪،‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ بزنێکی بۆ گێرە بەکرێ گرت‪ ،‬کرێکەی یەک قا دانەوێڵەیە‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ مانگایەک و عەرەبانەکەی و شوفێرەکەی بەکرێ گرت‪ ،‬ئەبێ رۆژی سەدوهەشتا قا‬ ‫دانەوێڵە کرێ بدا‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ تەنیا عەرەبانەکەی بەکرێ گرت‪ ،‬ئەبێ رۆژی چل قا دانەوێڵە بدا‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ کرێکارێکی بە کرێ گرت‪ ،‬ئەبێ لە سەری ساڵەوە تا کۆتایی مانگی پێنج رۆژی‬ ‫شەش دەنک زیوی بداتێ‪ ،‬وە لە سەرەتای مانگی شەشەوە تا کۆتایی ساڵ رۆژی پێنج دەنک‬ ‫زیوی بداتێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ ویستی وەستایەک بەکرێ بگرێ‪ ،‬ئەبێ رۆژی پێنج دەنک زیو کرێی بداتێ ‪...‬‬ ‫وە پێنج دەنک زیو کرێ بۆ ‪ ،...‬پێنج دەنک زیو کرێ بۆ بەرگدرو‪ ،‬پێنج دەنک زیو کرێ بۆ‬ ‫سەنگتاش‪ ،‬پێنج دەنک زیو کرێ بۆ زەڕەنگەر‪ ،‬پێنج دەنک زیو کرێ بۆ ئاسنگەر‪ ،‬پێنج دەنک‬ ‫زیو کرێ بۆ دارتاش‪ ،‬پێنج دەنک زیو کرێ بۆ دەباخ‪ ،‬پێنج دەنک زیو کرێ بۆ جۆاڵی‬ ‫حەسیر و پێنج دەنک زیو کرێ بۆ بەنا‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ بەلەمێکی بەکرێ گرت‪ ،‬کرێی رۆژانەی بەلەمەکە سێ دەنک زیوە‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ بەلەمێکی بە کرێ گرت بە هێزی سەوڵ بڕوا‪ ،‬ئەبێ رۆژانە دو دەنکونیو زیو‬ ‫کرێ بدا‪.‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫مادەی ‪:111‬‬ ‫مادەی ‪:118‬‬ ‫مادەی ‪:119‬‬ ‫مادەی ‪:180‬‬

‫مادەی ‪:183‬‬

‫مادەی ‪:181‬‬

‫ئەگەر پیاوێ بەلەمێکی بە قەوارەی شەست کور بە کرێ گرت‪ ،‬ئەبێ رۆژانە شەشیەکی‬ ‫شیقلێکی زیو کرێی بداتێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ کۆیلەیەک یا کەنیزەکێکی کڕی پێش ئەوەی مانگێ تەواو بکا نەخۆش کەوت‪،‬‬ ‫ئەبێ کڕیارەکە بیگێڕێتەوە بۆ فرۆشیارەکەی‪ ،‬کڕیارەکە پارەکەی وەرئەگرێتەوە‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ کۆیلەیەک یا کەنیزەکێکی کڕی سکااڵیان لە سەر بێ ئەبێ فرۆشیارەکە ئۆباڵی‬ ‫ئەنجامی سکااڵکە هەڵبگرێ‪.‬‬ ‫ئەگەر پیاوێ کۆیلەی پیاوێ یا کەنیزەکی پیاوێکی لە واڵتێکی بێگانە کڕی و‪ ،‬کاتێ گەڕایەوە‬ ‫واڵتەکەی خۆی‪ ،‬خاوەنی کۆیلەکە یا کەنیزەکەکە‪ ،‬کۆیلەکە یا کەنیزەکەکەی خۆی ناسیەوە‪،‬‬ ‫ئەگەر کۆیلە و کەنیزەک خەڵکی واڵت بون بە بێ پارە بەر ئەدرێن‪.‬‬ ‫ئەگەر خەڵکی واڵتێکی تر بون‪ ،‬ئەبێ فرۆشیارەکە لە بەردەم خوادا ئەو پارەیەی داوێتی رون‬ ‫بکاتەوە‪ ،‬لە سەر خاوەن کۆیلە یا کەنیزەک پێویستە ئەو زیوە بە بازرگان (فرۆشیارەکە)‬ ‫بداتەوە کە داوێتی و کۆیلەکە یا کەنیزەکەکە ببات‪.‬‬ ‫ئەگەر کۆیلەیەک بە خاوەنەکەی وت تۆ گەورەی من نیت و سەلمێنرا کۆیلەی ئەوە‪ ،‬گەورەکەی‬ ‫ئەتوانێ گوێی ببڕێ‪.‬‬

‫پاشەکی‬ ‫ئەمە قانونەکانی دادپەروەرین کە حاموڕابی‪ ،‬شای لێوەشاوە‪ ،‬چەسپاندونی‪ ،‬که بەهۆیانەوە واڵت توانیوێتی‬ ‫سەرکردایەتی ژیر و فەرمانڕەوایی باشی هەبێت‪.‬‬ ‫من حاموڕابیم‪ ،‬شای تەواو‪،‬‬ ‫نە کەمتەرخەم بوم و نە هەراسانکەر بۆ سەرڕەشەکانی کە خوا ئینلیل پێشکەشی کردوم و‬ ‫خوا مەردوخ ئەرکی فەرمانڕەواییانی پێ سپاردوم و‬ ‫لە پێناوی ئەوان دا‪ ،‬بۆ شوێنی ئارام گەڕاوم‬ ‫یارمەتیم داون کێشە دژوارەکانیان چارەسەر بکەن‬ ‫وام کردوە ڕوناکییان لێ هەڵ بێت‬ ‫بەو چەکە کوشندەیەی کە خوا زبابا و ماخوا ئیشتار پێیان بەخشیوم و‪،‬‬ ‫بەو بۆچونەی کە خوا ئینکی فێری کردوم و‪،‬‬ ‫بەو توانایەی کە خوا مەردوخ پێی داوم‪،‬‬ ‫ڕیشەی دوژمنم لە باشور و باکور هەڵکێشاوە و‪،‬‬ ‫شەڕوشۆڕم بڕاندۆتەوە و واڵتم حەواندۆتەوە‬ ‫دانیشتوانی شارەکانم خستۆتە خۆشی وئاسودەییەوە‬ ‫نەم هێشتوە کەس بیان ترسێنێ‬ ‫خوا گەورەکان بانگیان لێ کردم‬ ‫بوم بەو شوانە چاکەکەرەی کە گۆچانەکەی دادپەروەریە‬ ‫سێبەری چڕی خۆمم بەسەر شاردا باڵوکردەوە‬ ‫باوەشم بۆ گەلی واڵتی سومەر و ئاکەد کردەوە‬

‫‪665‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫لە پەنای من دا حەسانەوە و‬ ‫بە ئاشتی ڕام هێنان و بەژیریی خۆم پارێزگاریم کردن‬ ‫بۆ ئەوەی بەهێز نەتوانێ ستەم لە الواز بکا‬ ‫بۆ ئەوەی دادپەروەری مشوری هەتیو و بێوەژن بخوا‬ ‫وتە ناوازەکانی خۆمم لە سەر کێلەکەم نوسی‬ ‫لە بەردەم پەیکەرەکەم دا شای دادپەروەریم جێگیر کرد‬ ‫لە بابل دا‪ ،‬لەو شارەی کە خواکان ئان‌و و ئینیلیل سەریان بەرزکردۆتەوە‬ ‫لە ئیساکیال‪ ،‬ئەو پەرستگایەی کە بنچینەکەی وەکو ئاسمان و ئەرز پتەوە‪.‬‬ ‫بۆ ئەوەی بە دادپەروەری فەرمانڕەوایی واڵت بکەم و هێمنی لەواڵت دا بچەسپێنم‬ ‫بۆ ئەوەی داد بە ستەملێکراو ببەخشم‬ ‫من پاشای هەڵکەوتوی ناو پاشاکان‬ ‫وتەکانم هەڵبژێردراون و توانام وێنەی نیە‬ ‫بە ویستی خوا شاماش دادوەری گەورەی ئاسمان وئەرز‬ ‫بەشکو دادپەروەریم واڵت بگرێتەوە و‪،‬‬ ‫بەویستی خوا مەردۆخی گەورەم‬ ‫بەشکو هەمیشە ناوم بە باشی لە پەرستگای ئیساکیال بهێنرێ‬ ‫با هەمو کەسێکی ستەملێکراو‪ ،‬کە سکااڵی هەبێ‪ ،‬لە بەردەم پەیکەرەکەم دا‪ ،‬کە پێی ئەوترێ شای دادپەروەری‬ ‫ڕابوەستێ‪،‬‬ ‫ئەوسا کێلە نوسراوەکەم بخوێنێتەوە‬ ‫وتە بەنرخەکانم تاووتوێ بکا‪،‬‬ ‫بەڵکو کێلەکەم سکااڵکەی بۆ ڕون بکاتەوە‬ ‫بەڵکو لەسکااڵکەی تێ بگا‬ ‫بەڵکو ویژدانی ئاسودە ببێ و (بڵێ)‪:‬‬ ‫حامورابی‪ ،‬گەورە‪ ،‬کە وەکو باوکی ڕاستەقینەی گەل وایە‪،‬‬ ‫کە بۆ ڕێزنان لە فەرمانی خوا مەردۆخ‪ ،‬خوای خۆی‪ ،‬ئەچەمێتەوە‬ ‫سەرکەوتنی خوا مەردۆخ لە باکور و باشور بەدەست ئەهێنێ‬ ‫بەوەش خوای خۆی‪ ،‬مەردۆخ‪ ،‬شاد ئەکا‬ ‫سەرکەوتنی هەمیشەیی بۆ خەڵک دابین ئەکا‬ ‫دادپەروەری بە واڵت ئەبەخشێ‬ ‫با ئەمە ڕابگەیەنێ وبا نوێژم بۆ بکا‬ ‫بە هەمو دڵیەوە لە بەردەم خواکەم دا‪ ،‬خوا مەردۆخ و ماخواکەم‪ ،‬ماخوا زاربانیتوم‪،‬‬ ‫بەڵکو فریشتەی پارێزگاری و گیانە ئیشکگرەکان‬ ‫ئەو ماخوایەی ئەچێتە پەرستگای ئیساکیال و لیبتوم‪ ،‬ماخوای ئیساکیال‬ ‫ڕۆژانە بۆچونی باشم بۆ بەردەم خواکەم‪ ،‬خوا مەردوخ‪ ،‬و بۆ بەردەم ماخواکەم زاربانیتوم بۆ بهێنێ‪.‬‬ ‫بۆ هەمیشەو هەتاهەتایه‪.‬‬

‫‪665‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫خۆزگە ئەو پاشایەی کە دوای من لە واڵت دا دەرئەکەوێ پارێزگاری وتەکانی دادپەروەری بکا کە من لەسەر‬ ‫کێلەکەمم نوسیون‪،‬‬ ‫خۆزگە ئەو قانونانەی کە من دام ناون و ئەو ڕێسایانەی کە من دام رشتون نەیئەگۆڕین‬ ‫خۆزگە قانونەکانی منی نەئەفەوتان‬ ‫ئەگەر ئەو کەسە دەسەاڵتی هەبێ و بتوانێ دادپەروەری بە واڵت ببەخشێ‬ ‫با ئەو وشانە جێبەجێ بکا کە من لە سەر کێلەکەی خۆمم نوسیون‬ ‫بەشکو ئەم کێلە ڕەفتاری باش و دەسەالتی چاکی پێ نیشان بدا و‪،‬‬ ‫قانونەکانی والت کە من دامناون و ڕێساکانی واڵت کە من دامڕشتون‪،‬‬ ‫توانای بداتێ دادپەروەی بە خەڵکەکەی‪ ،‬سەرڕەشەکان‪ ،‬ببەخشێ و‪،‬‬ ‫قانونەکانیان بۆ جێبەجێ بکا و‪ ،‬ئاسایشیان بۆ دابین بکا‬ ‫بەشکو ڕەگی چەپەڵی و بەدیی لە واڵتەکەی دەربهێنێ و گەلەکەی سەربخا‬ ‫من حامورابی‪ ،‬پاشای داد‬ ‫کە خوا شاماش قانونەکانی بە دیاری داومەتێ‬ ‫وتەکانم هەڵبژاردەن و کردەوەکانم وێنەیان نیە‬ ‫بە الی گەوجەوە پڕوپوچن و بە الی زیرەکەوە مایەی سەرسوڕمانن‬ ‫ئەگەر ئەو کەسە وتەکانمی کە لە سەر کێلەکەم نوسیومن جێبەجێ کرد و سوکایەتی بەقانونەکانی من نەکرد و‬ ‫بڕیارەکانمی هەڵنەوەشاندەوە و رێساکانمی نەگۆڕی‬ ‫بەشکو خوا شاماش قەڵەمڕەوەکەی ئەویش وەکو ئەوەی من فراوان بکا و‪،‬‬ ‫بیکا بە پاشای داد‬ ‫بەشکو بە دادپەروەری گەلەکەی بەڕێوە ببا‪،‬‬ ‫خۆ ئەگەر ئەوکەسە ئەو وتانەی منی کە لە سەر کێلەکەی خۆمم نوسیون جێبەجێ نەکرد‬ ‫نەفرینەکانی منی پشتگوێ خست و لە نەفرینەکانی خواکانیش نەترسا‪،‬‬ ‫ئەو قانونانەی سڕیەوە کە من دامناون‬ ‫بڕیارەکانمی هەڵوەشاندەوە و ڕێساکانمی گۆڕی‬ ‫ناوی نوسراوی منی سڕیەوە و ناوی خۆی لە جێی نوسی‬ ‫یان لە ترسی ئەم نەفرینانە‪ ،‬فەرمانی دا بە کەسێکی تر‪ ،‬ناوەکەم بسڕێتەوە‬ ‫بەشکو خوا ئینلیل‪ ،‬باوکی خواکان‪ ،‬کە فەرمانڕەوایی پێ سپاردوم‪ ،‬ئەو کەسە ئەگەر پاشا یا میر یا کاربەدەست‬ ‫بێ لە کار بخا‪ ،‬یان هەر کەسێکی تر کە نازناوێکی شاهانەی هەبێ گۆچانی شاهانەی بشکێنێ و بەدبەختی‬ ‫بکا‪.‬‬ ‫بەشکو خوا ئینلیل‪ ،‬خودان و بڕیاردەری چارەنوس‪ ،‬کە فەرمانەکانی نافەرمانیی لێ ناکرێ‪ ،‬فراوانکەری‬ ‫قەڵەمڕەوەکەم‪ ،‬شۆرشی لە کوژانەوە نەهاتوی بۆ هەڵ بگیرسێنێ و‪ ،‬لە ناو ماڵەکەی خۆی دا بە نائومێدی‬ ‫سەربنێتەوە‪.‬‬ ‫بەشکو بڕیاری وەیل ببێتە بەشی‪ ،‬رۆژەکانی کەم بێ و ساڵەکانی قات وقڕی و‪ ،‬هەموی تاریک ونوتەک و‬ ‫مەرگی کتوپر بێ‪،‬‬

‫‪665‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫بەشکو بەفەرمانی پیرۆزی ئەو شارەکەی وێران و گەلەکەی پەرتەوازە و واڵتەکەی کاول بێ‪ ،‬ناو و یادەوەری‬ ‫لەواڵت دا کوێر بێتەوە‬ ‫بەش کو ماخوا ئینلیل‪ ،‬دایکی مەزن‪ ،‬کەفەرمانەکانی لەپەرستگای ئیکور دا ڕەوایە‪ ،‬ئەو ئەو خانمەی کەبیری باشم‬ ‫بۆ ئەهێنێ‪ ،‬لەبەردەم خوا ئینلیل لە رۆژی پرسینەوە و بڕیاردا قسەکانی ببزرکێنێ ویستی دەربچێ‬ ‫بەوێرانکردنی واڵتەکەی و تێکشکاندنی گەلەکەی و دەرکردنی گیانی وەکو ئاوی ڕەوان‬ ‫بەشکو خوا ئینکی‪ ،‬میری مەزن‪ ،‬کەویستی ئەو لەسەرو ویستەکانی ترەوەیە‪ ،‬پتەوترین خواکان کەهەموشت‬ ‫ئەزانێ‪ ،‬کە ڕۆژانی ژیانم درێژ ئەکاتەوە‪ ،‬لەزانایی و تێگەیشتنی قوڵ بێبەشی بکاو سەری لێ بشێوێنی‪،‬‬ ‫بەشکو ڕوبارەکانی و سەرچاوەی ئاوەکانی پڕ بکاتەوە‪،‬‬ ‫بەشکو دانەوێلەی نانەکەی و ژیانی خەڵک لەخاکی ئەوا نەڕوێ‪،‬‬ ‫بەشکو خوا شاماشی مەزن‪ ،‬دادوەری ئاسمان و ئەرز‪ ،‬کە بە ڕاستی داد ئەبەخشێ بە هەمو زیندەوەرێ‪ ،‬ئەو‬ ‫خوایەی باوەڕم پێیەتی‪ ،‬پایەکانی واڵتەکەی بڕوخێنێ‪ ،‬بۆچونەکانی بە هەند وەرنەگرێ و‪ ،‬ڕێگەی لێ ون بکا و‬ ‫هێزی لەشکرەکەی ببەزێنێ‪ ،‬خوێندنەوەی نوقالنەبێژەکان بەدبەختی بۆ بهێنێ‪ ،‬بۆ ئەوەی نوقالنەی ڕوخانی‬ ‫پایەکانی شانشینەکەی و وێرانی واڵتەکەی بۆ لێ بدەن‪،‬‬ ‫بەشکو قسەی کوشندەی خوا شاماش بە زویی بیگاتێ و لە ناو زیندوان دا هەڵی بکێشێ بۆ الی ژورو و‪،‬‬ ‫تارمایی تینوێتی ئاوی لە الی خوارودا پیشان بدا‪،‬‬ ‫بەشکو خوا سین‪ ،‬خودان ی ئاسمان‪ ،‬دروستکەری من کەهیاللەکەی لەناو خواکان دا دیارە لە تاج و تەختی‬ ‫پاشایەتی بێبەشی بکا‪،‬‬ ‫بەشکو گوناهێکی قورسی بدا بەسەردا وەکو سزایەکی گەورە هەرگیز لە لەشی نەبێتەوە‪،‬‬ ‫بەشکو ڕۆژ و مانگ و ساڵەکانی فەرمانڕەواییەکەی بە کوێرەوەری و پەرێشانی کۆتایی بێ‪.‬‬ ‫بەشکو توڕەیی و ئازار ڕوبەڕوی فەرمانڕەواییەکەی ببێتەوە‪،‬‬ ‫بەشکو بەختەکەی وای لێ بێ ژیانی لە مردن بچێ‪،‬‬ ‫بەشکو خوا ئەدەد‪ ،‬خوای بەرەکەت‪ ،‬ڕێکخەری ئاوی ئاسمان (باران) و ئەرز‪ ،‬پاڵپشتم‪ ،‬بێبێبەشی بکا لە ئاوی‬ ‫ئاسمان و ئاوی کانیەکان‪،‬‬ ‫بەشکو واڵتەکەی بە قاتوقڕی و برسێتی کاول بکا‪ ،‬بەشکو بەتورەیی بگرمێنێ دژی شارەکەی بەالفاو واڵتەکەی‬ ‫وێران بکا‪،‬‬ ‫بەشکو خوا زبابا‪ ،‬جەنگاوەری مەزن‪ ،‬کوڕەگەورەکەی ئیکۆر (واتەخوا ئینلیل)‪ ،‬کە لە الی ڕاستمەوە ئەڕوا‪ ،‬لە‬ ‫شەڕدا چەکەکانی بشکێنێ‪ ،‬ڕۆژی بکا بەشەو و‪ ،‬دوژمنەکەی پێی لێ بنێ‪،‬‬ ‫بەشکو ماخوا ئیشتار‪ ،‬خانمی گەورەی نەبەرد و جەنگ کە چەکەکانی منی ساز کردوە‪ ،‬پارێزەری بەڕێزم‪ ،‬کە‬ ‫شانازە بەفەرمانڕەواییەکەی منەوە‪ ،‬بەتوڕەبونی گەورەی دڵە ڕەقەکەی نەفرەت لەواڵتەکەی بکا‪،‬‬ ‫بەشکو سەرکەوتنە گەورەکەی بکا بەسەرکەوتنێکی پروپوچ‬ ‫بەشکو چەکەکانی لە مەیدانی شەڕ و جەنگ دا لە کار بخا‪،‬‬ ‫بەشکو پشێوی بۆ دروست بکا و شۆرش لە دژی بوروژێنێ‪،‬‬ ‫بەشکو جەنگاوەرەکانی بشکێنێ و زەوی خوێناویان بخواتەوە‪،‬‬ ‫بەشکو لەشکرەکەی بکاتە الشەی کەڵەکەبوی ناو پوشوپەاڵش‪،‬‬ ‫بەشکو جەنگاوەرەکانی بەزەییەکانی ئەو نەبینێ‪،‬‬ ‫بەشکو بیداتە دەست نەیارەکانی و‪ ،‬بە زنجیر کراوی بیبەن بۆ واڵتێکی دوژمن‪،‬‬ ‫‪666‬‬


‫بەشی دوەم‪ :‬چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا‬

‫بەشکو خوا نیرکاڵ‪ ،‬خورت لە ناو خواکان دا‪ ،‬ئەو پاڵەوانەی هاوتای نیە کە ئارەزوەکانی هێناومە دی‪ ،‬بەهێزە‬ ‫مەزنەکەی‪ ،‬وەکو چۆن ئاگر لە پوش بەر ئەبێ‪ ،‬گەلەکەی تەفروتونا بکا‪،‬‬ ‫بەشکو بەچەکە بە هێزەکەی دونیمەی بکا و‪ ،‬چوارپەلی وەکو بتێکی قوڕ وەردوخاش بکا‪،‬‬ ‫بەشکو ما خوا نینتو‪ ،‬خانمی گەورەی واڵتە بەرزەکان‪ ،‬ئەو دایکەی منی لێ بوم‪ ،‬لە جێگرەوە بێبەشی بکا‪،‬‬ ‫بەشکو بەبێ ناو بەجێی بهێڵێ‪،‬‬ ‫بەشکو تۆوی ژیان لە ناو گەلەکەی دا نەڕوێ‪،‬‬ ‫بەشکو نین کراک‪ ،‬کچی خوا ئان‌و‪ ،‬تکاکارەکەم لە پەرستگای ئیکور‪ ،‬چوار پەلی توشی دەردێکی سەخت و‬ ‫پەتایەکی پیس بکا‪ ،‬برینەکەی سارێژ نەبێ‪ ،‬هیچ پزیشکێ دەرمانەکەی نەزانێ‪ ،‬هەتوان و پەڕۆ ژیانی بۆ‬ ‫نەهێنێتەوە‪ ،‬وەکو کەڵبەیەکی کوشندە بێ لە دەرهێنان نەیە‪،‬‬ ‫بەشکو گلەیی لە ژیانی بکا تا ژیانی تەواو ئەبێ‪ ،‬بەشکو خوا گەورەکانی ئاسمان و ئەرز هەمو خواکانی‬ ‫ئانوناکی گیانەکانی پارێزگاری پەرستگا ئەکەن و ماخوا لبیتوم (خوای خشت)‪ ،‬ماخوای پەرستگای ئیبابار‬ ‫نەفرینی لێ بکاو نەفرینی کوشندە بکا لە نەوە و لە جەنگاوەرەکانی و لە خەڵکەکەی و لەشکرەکەی‪،‬‬ ‫بەشکو خوا ئینلیل بەو قسانەی کە لە گۆڕ ین نایەن لەعنەتی بێ گومانی لێ بکا تا دەستبەجێ لە ناوی ئەبا‬ ‫‪.‬‬ ‫‌‬

‫‪666‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫‌‬

‫‪666‬‬


‫بەشی سێیەم‪ :‬سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی‬

‫‪222‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫‪222‬‬


‫بەشی سێیەم‪ :‬سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی‬

‫بەشی سێیەم‪ :‬سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی‬ ‫‪ ‬سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی‬ ‫‪ ‬مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بیی گۆران‬

‫‪ ‬ئایا لەهجەی گۆران زمانی رەسمی بوە؟‬ ‫‪ ‬داستانی هۆنراوە‬

‫‪ ‬گەشتێ لە گەڵ خانای قوبادی‬

‫‪227‬‬ ‫‪237‬‬ ‫‪240‬‬ ‫‪245‬‬ ‫‪259‬‬

‫‪ ‬چەند دیاردەیەکی باو لە مەدرەسەی ئەدەبیی گۆران‬

‫‪269‬‬

‫‪ ‬گه‌شتێ له گه‌ڵ بێسارانی‬

‫‪297‬‬

‫‪ ‬هۆنراوەی ویجدانی‬

‫‪ ‬گه‌شتێ له گه‌ڵ وه‌لی دێوانه‬

‫‪331‬‬

‫‪ ‬گه‌شتێ له گه‌ڵ تالعی‬

‫‪373‬‬

‫‪ ‬مەنیجە و بێژەن وەک نمونە‬

‫‪387‬‬

‫‪ ‬نادرنامە وەک نمونە‬

‫‪401‬‬

‫‪ ‬گەشتێ لە گەڵ رواری‬

‫‪429‬‬

‫‪ ‬داستانی دڵداری‬ ‫‪ ‬داستانی جەنگی‬

‫‪ ‬هۆنراوەی فێرکاری‬

‫‪ ‬مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بیی بابان‬ ‫‪ ‬گه‌شتێ له گه‌ڵ سالم‬

‫‪443‬‬

‫‪222‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫‪222‬‬


‫بەشی سێیەم‪ :‬سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی‬

‫سه‌ره‌تاکانی ئه‌ده‌بی نوسراوی کوردی‪:‬‬ ‫سه‌ره‌تایه‌کی وه‌همی‬

‫ئه‌ده‌بی نوسراو به زمانی کوردی له که‌یه‌وه ده‌ستی پێکردوه؟‬ ‫مه‌به‌ست له ئه‌ده‌بی کوردی چیه؟‬ ‫بۆ ئه‌وه‌ی وهاڵمیکی دروستی ئه‌م پرسیاره بدرێته‌وه ئه‌بێ بزانین له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌ده‌بی کوردی تا ئێستا‪ ،‬جگه‬ ‫له شیعر‪ ،‬هیچ ده‌قێکی په‌خشانی نوسراو‪ ،‬ده‌رباره‌ی هیچ بابه‌تێکی مێژویی‪ ،‬دینی‪ ،‬زانستی‪ ...‬هتد له به‌ر ده‌س‬ ‫دا نیه‪.‬‬ ‫ئه‌وانه‌ی خه‌ریکی نوسینه‌وه‌ی مێژوی ئه‌ده‌بی کوردی بون له‌م باره‌یه‌وه هه‌ندێ بۆچونی جیاوازیان هه‌یه‪:‬‬ ‫یه‌که‌م‪ ،‬هه‌ندێکیان سه‌ره‌تایه‌کی وه‌همیی بۆ دروست ئه‌که‌ن‬ ‫سەرەتای شیعری کورد ئەگێڕنەوە بۆ هێرشی عەرەبی – ئیسالمی بۆ سەر کوردستان و بە هەڵبەستی‬ ‫"هورمزگان رمان‪ ،‬ئاتران کوژان" ده‌س پێ ئه کەن و‪ ،‬بە درێژایی سەردەمی ئەمەوی و عەباسی و ‪...‬‬ ‫کۆمەڵێ شیعری هەڵبەستراو ئەدەنە پاڵ کۆمەڵێ ناوی دروستکراو‪.‬‬ ‫له ئه‌ده‌بی عه‌رەبی دا ئەم جۆرە شیعرە هەبوە‪ ،‬بە "منتحل" دانراوە‪.‬‬ ‫دوه‌م‪،‬‬

‫هه‌ندێکی تر روباعیهکانی باباتاهیری عوریان به سه‌ره‌تا دائه‌نێن‬

‫سێیه‌م‪ ،‬هه‌ندێکی تر سروده ئاینیه‌کانی ئه‌هلی هه‌ق به سه‌ره‌تای ئه‌ده‌بی نوسراوی کوردی دائه‌نێن‪.‬‬

‫‪222‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫سه‌ره‌تاکانی ئه‌ده‌بی نوسراوی کوردی‪ :‬له‌هجه‌ی گۆران‬ ‫هه‌ندێ له‌وانه‌ی خه‌ریکی نوسینه‌وه‌ی مێژوی ئه‌ده‌بی کوردین پێیان وایه ئه‌ده‌بی کوردی به له‌هجه‌ی گۆران پێش‬ ‫ئه‌ده‌بی کوردی به له‌هجه‌کانی تر ده‌ستی پێ کردوه ئه‌مه‌ش له به‌ر دو هۆ‪:‬‬ ‫یه‌که‌میان‪ ،‬باباتاهیر به کورد و روباعیهکانی به سه‌ره‌تای ئه‌ده‌بی کوردی دائه‌نێن‪.‬‬ ‫دوه‌میان‪ ،‬کهالمه دینیه‌کانی ئه‌هلی هه‌ق به له‌هجه‌ی گۆران هۆنراونه‌ته‌وه‪.‬‬

‫ده‌رباره‌ی باباتاهیر‬ ‫دکتۆر مارف خه‌زنه‌دار‪ ،‬لە بەرگی یەکەمی "مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی"‪ ،‬ل ‪961-951‬دا‪ ،‬ئه‌ڵێ‪:‬‬ ‫"له چییه‌وه ئه‌ده‌بی کوردی ده‌ست پێ ده‌کا؟‬ ‫تێکستی باوه‌ڕ پێ کراوی شیعر به زمانی کوردی سه‌ره‌تا و سه‌رده‌می شیعری کوردیمان بۆ دیار ده‌کا‪ .‬لێره‌دا‬ ‫له به‌ر گه‌لێ هۆی تایبه‌تی که له سه‌رانسه‌ری ئه‌م کاره‌دا روون کراوه‌ته‌وه‪ ،‬ئه‌ده‌بی کوردی به دیالێکته‬ ‫جیاوازه‌کانی زمانی کوردی په‌یدا بووه‪ .‬راسته ده‌بێ سهرهتایێکمان هه‌بێ بۆ ئه‌ده‌بی کوردی به گشتی‪ ،‬به‌اڵم‬ ‫دیاره ئه‌ده‌بی دیالێکتیکیش سه‌ره‌تای خۆی هه‌یه‪.‬‬ ‫دوو به‌یته‌کانی باباتاهیر به سه‌ره‌تای شیعری کوردی داده‌نرێن به شێوه‌یێکی گشتی‪ ،‬بلیمه‌تی باباتاهیر له گه‌ڵ‬ ‫بیروباوه‌ڕی ئایینی یارسان و سۆفیزمی کۆزمۆسی و گۆرانی میللی ناوچه‌یی دوو به‌یته‌کانیان دروست کردوه‪".‬‬ ‫الپه‌ڕه‌کانی ‪ 222 – 981‬مێژوه‌که‌ی وه‌کو یه‌که‌م شاعیری کورد بۆ باباتاهیر ته‌رخان کردوه‪.‬‬ ‫عهالدین سجادی لە "مێژوی ئه‌ده‌بی کوردی"‪ ،‬ل ‪ 979‬دا‪ ،‬ئه‌ڵێ‪:‬‬ ‫"بابه تاهر شاعرێکی کوردی سه‌ده‌ی سێهه‌می هیجری بوه‪".‬‬ ‫جارێکی تریش ئه‌ڵێ‪" :‬بابه تاهر شاعیرێکی کورد و له بنه‌ماڵه‌ی لورره" ل ‪.972‬‬ ‫سجادی له مێژوه‌که‌ی دا وه‌کو یه‌که‌م شاعیری کورد الپه‌ڕه‌کانی ‪ 978 – 971‬ی بۆ باباتاهیر ته‌رخان کردوه‪.‬‬ ‫بۆ سه‌لماندنی بۆچونه‌که‌ی خۆی له لێکدانه‌وه‌ی روباعیهکی دا زیاتر ئه‌ڕوا ئه‌ڵێ‪" :‬ته‌ماشا ئه‌که‌ی لێره‌دا (نه‌وا‪:‬‬ ‫فارسی‪ .‬ته‪ ،‬تو‪ :‬بۆتانی‪ .‬زونو‪ :‬پشتکۆیی‪ .‬بوره‪ :‬له به‌وه ئه‌یره‪ ،‬لوڕی‪ .‬بۆ ته‪ :‬کرمانجی) ئه‌مانه‌ی هه‌موی له‌م‬ ‫دو شیعره‌دا کۆکردۆته‌وه‪ .‬له‌مه‌وه بۆ ئێمه ده‌رئه‌که‌وێ که نه‌فسیه‌تی باباتاهیر ویستویه‌تی له ناو هه‌مو هۆز و‬ ‫تیره‌یه‌کی کورددا په‌ل باڵوبکاته‌وه‪ "...‬یه‌کێ باباتاهیر نه‌ناسێ که ئه‌مه بخوێنێته‌وه وا ئه‌زانێ نه‌ک هه‌ر‬ ‫شاعیرێکی کورد بوه به‌ڵکو سه‌رۆکی کۆڕی یه‌کخستنی زمانی کوردی بوه‪.‬‬ ‫هه‌ندێ له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ لێکۆڵینه‌وه‌ی مێژوی ئه‌ده‌بی کوردی دا خه‌ریک بون هه‌وڵێکی زۆریان داوه کوردبونی‬ ‫باباتاهیر و روباعیهکانی بسه‌لمێنن‪.‬‬ ‫وشه‌کانی باباتاهیر له روباعیهکانی دا به‌کاریهێناون زۆری له کوردی ناچن‪ .‬ئه‌وانه‌یشی که له کوردی ئه‌چن یا‬ ‫نزیکن له کوردیه‌وه ئه‌وانه‌ن که هاوبه‌شن له گه‌ڵ زمانی فارسی‪ .‬جگه له‌مانه گۆڕینی سه‌رچاوه‌کانی وشه بۆ‬ ‫کردار‪ ،‬له گه‌ڵ رێزمانی هیچ کام له له‌هجه‌کانی کوردی ناگونجێن‪.‬‬ ‫ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باباتاهیر ساخ بوه‌وه کورده و چوارینهکانیشی هه‌موی کوردی بن هێشتا گرنگیه‌کی ئه‌وتۆی بۆ‬ ‫ئه‌ده‌بی کوردی نیه چونکه‪:‬‬

‫‪222‬‬


‫بەشی سێیەم‪ :‬سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی‬

‫یه‌که‌م‪ ،‬دابڕانێکی درێژ و قوڵ له نێوان ئه‌و و شاعیرانی کوردی دوای ئه‌ودا هه‌یه و‪،‬‬ ‫دوه‌م‪ ،‬هیچ کاریگه‌ریه‌کی باباتاهیر له سه‌رده‌می خۆی و له سه‌رده‌می دوای ئه‌ویش دا له ئه‌ده‌بی ئایینی‬ ‫یارسان و له ئه‌ده‌بی گۆران دا به‌دی ناکرێ‪ ،‬به تایبه‌تی‪ ،‬له روی‪:‬‬ ‫الساییکردنه‌وه‌ی قاڵبی شیعره‌کانی که روباعیه و له به‌حره‌کانی عروزه‪.‬‬ ‫الساییکردنه‌وه‌ی زمانی هۆنینه‌وه‌ی شیعره‌کانی که به له‌هجه‌ی گۆران نیه‪.‬‬ ‫پێ ناچێ هیچ کام له شاعیرانی هه‌ورامان باباتاهیریان خوێندبێته‌وه یا بیستبێ‪ ،‬له کاتێک دا کاریگه‌ری‬ ‫شاهنامه‌ی فیرده‌وسی‪ ،‬خه‌مسه‌ی نیزامی گه‌نجه‌وی‪ ،‬مه‌سنه‌وی مه‌عنه‌وی مهوالنای رۆمی‪ ،‬دیوانەکانی حافزی‬ ‫شیرازی و سەعدی و ‪...‬هتد‪ ،‬له ئه‌ده‌بی گۆران دا دیار و به‌رچاوه‪.‬‬ ‫هه‌روه‌کو زمانی روباعیهکانی باباتاهیر جیاوازه له زمانی شیعره‌کانی مه‌دره‌سه‌ی گۆران هه‌روه‌ها قاڵبی شیعری‬ ‫شاعیرانی مه‌دره‌سه‌ی گۆرانیش جیاوازه له قاڵبی شیعره‌کانی باباتاهیر‪.‬‬ ‫ته‌الری هۆنراوه‌یی باباتاهیر "روباعی" یه هه‌روه‌ها پێشی ئه‌وترێ "دوبه‌یت"‪.‬‬ ‫روباعی بریتیه له چوار نیوه دێڕ‪ .‬میسراعی یه‌که‌م و دوه‌م و چواره‌م هاوقافیهن و‪ ،‬میسراعی‬ ‫سێیه‌م‪ ،‬که سه‌دری به‌یتی دوه‌مه قافیه‌که‌ی ئازاده و‪ ،‬هاوئاوازی قافیه‌کانی تر نیه‪ .‬سه‌ره‌تای غه‌زه‌ل و قه‌سیده له‬ ‫ئه‌ده‌بی فارسی و عه‌ره‌بی دا به‌م شێوه‌یه ده‌س پێ ئه‌کا‪ ،‬که ئه‌چێته چوارچێوه‌ی قاڵبه‌کانی "عروز" ه‌وه‪:‬‬ ‫نمونه ‪:9‬‬ ‫بهگورستان گوذهر که‌ردم که‌م و بیش‬ ‫بدیدهم حال دهولهتمهند و ده‌رویش‬ ‫نه ده‌رویشێ به خاکی بی که‌فه‌ن ماند‬ ‫نه دهولهتمهندێ بورد ئه‌ز یه‌ک که‌فه‌ن بیش‬ ‫نمونه ‪:2‬‬ ‫دلێ دهیرم خه‌ریداری موحیبه‌ت‬ ‫کهزۆ گه‌رم ئه‌ست بازاری موحیبه‌ت‬ ‫لیباسێ بافتهم به‌ر قامه‌تی دل‬ ‫ز پودی میحنه‌ت و تاری موحیبه‌ت‬ ‫نمونه ‪:2‬‬ ‫خوداوه‌ندا بهفهریادی دلم ره‌س‬ ‫که‌سی بیکهس توئی من مانده بیکهس‬ ‫هه‌مه گویهند طاهیر که‌س نه‌داره‬ ‫خودا یاری مهنه چه حاجه‌ت به که‌س‬ ‫باباتاهیر به‌م روباعییانه ناسراوه‪ .‬هه‌وڵی داوه چکاوهی بیروبۆچونه‌کانی و وێنه شیعریه‌کانی له قاڵبی ته‌نیا‬ ‫روباعیهک دا دابڕێژێ‪ .‬ژماره‌یه‌کی که‌م غه‌زه‌ل و قه‌سیده‌ی دراوه‌ته پاڵ‪ ،‬به‌اڵم هه‌روه‌کو گومان له هه‌ندێ له‬ ‫روباعیهکانی ئه‌کری‪ ،‬که دوای ئه‌و به ناوی ئه‌وه‌وه ههڵبهسترابن‪ ،‬گومان له‌و شیعرانه‌شی ئه‌کرێ‪.‬‬ ‫کێشی روباعیهکانی به ته‌رازوی سێالب ‪ 99‬بڕگه‌ییه‪:‬‬

‫‪222‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫نمونه ‪:9‬‬ ‫ئه‪ -‬گه‌ر ‪ -‬ده‌س ‪ -‬تم ‪ -‬ره ‪ -‬سه‌د ‪ -‬به‌ر ‪ -‬چهر ‪ -‬خ ‪ -‬گه‌ر ‪ -‬دون‬ ‫ئه‌ز ‪ -‬ئان ‪ -‬پور ‪ -‬سهم ‪ -‬که ‪ -‬ئین ‪ -‬چو‪ -‬نه‪ -‬ست و ‪ -‬ئان ‪ -‬چون‬ ‫یه ‪ -‬کێ ‪ -‬را ‪ -‬دا ‪ -‬ده ‪ -‬ئی ‪ -‬سه‌د ‪ -‬نا ‪ -‬ز و ‪ -‬نیع ‪ -‬مه‌ت‬ ‫یه ‪ -‬کێ ‪ -‬را ‪ -‬قور ‪ -‬صی ‪ -‬جه‌و – ئا – لو ‪ -‬ده ‪ -‬ده‌ر ‪ -‬خون‬ ‫نمونه ‪:2‬‬ ‫مه ‪ -‬کون ‪ -‬کا‪ -‬رێ ‪ -‬که ‪ -‬پا ‪ -‬به‌ر ‪ -‬سه‌ن ‪ -‬گت ‪ -‬ئا ‪ -‬یۆ‬ ‫جی ‪ -‬هان ‪ -‬با ‪ -‬ئین ‪ -‬فه ‪ -‬را ‪ -‬خی ‪ -‬ته‌ن ‪ -‬گت ‪ -‬ئا ‪ -‬یۆ‬ ‫چو ‪ -‬فه‌ر ‪ -‬دا ‪ -‬نا ‪ -‬مه ‪ -‬خوا ‪ -‬نان ‪ -‬نا ‪ -‬مه ‪ -‬خو ‪ -‬نهن ‪ -‬د‬ ‫تو ‪ -‬وی ‪ -‬نی ‪ -‬نا ‪ -‬مه ‪ -‬ی ‪ -‬خود ‪ -‬نهن ‪ -‬گت ‪ -‬ئا‪ -‬یۆ‬ ‫کێشی ‪ 99‬بڕگه‌یی‪ ،‬هه‌ندێ نمونه‌ی له شیعری عروزی مه‌دره‌سه‌ی بابان دا هه‌یه‪ ،‬به‌اڵم له شیعری مه‌دره‌سه‌ی‬ ‫گۆران دا‪ ،‬که له زمانه‌که‌ی باباتاهیرهوه نزیکتره‪ ،‬به هیچ جۆرێ پێڕه‌وی نه‌کراوه‪.‬‬ ‫به پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی توێژه‌رانی ئێرانی‪ ،‬کێشی روباعیهکانی باباتاهیر ئه‌چێته خانه‌ی عروزهوه‪ ،‬له ناو‬ ‫کێشه‌کانی عروزیش دا دائه‌نرێ به‪:‬‬ ‫هزج مسدس محذوف (یا مقصور)‪:‬‬ ‫مفاعيلن‪ ،‬مفاعيلن‪ ،‬فعولن (يا مفاعيل)‬ ‫له ئه‌ده‌بی کوردی دا تا ئێستا هیچ مه‌دره‌سه‌یه‌ک به ناوی ئه‌ده‌بی کوردی لوڕی نیه که درێژه‌ی رێبازی بابه‬ ‫تایه‌ر بێ‪ .‬شیعری نوسراو له ئه‌ده‌بی کوردی دا له ناو سێ له‌هجه‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه‪:‬‬ ‫مه‌دره‌سه‌ی گۆران یا هه‌ورامی‬ ‫مه‌دره‌سه‌ی بابان یا کرمانجی خوارو‬ ‫مه‌دره‌سه‌ی کرمانجی سه‌رو‬ ‫هه‌ریه‌کێ له‌م مه‌دره‌سانه خاوه‌نی گه‌نجینه‌ی ئه‌ده‌بی و سیمای تایبه‌تی خۆیه‌تی‪ ،‬کاریگه‌ری باباتاهیر و شوێن‬ ‫په‌نجه‌ی ئه‌و به هیچ کامیانه‌وه دیار نیه و‪ ،‬ناناسرێته‌وه‪ .‬له به‌ر ئه‌وه ناشێ روباعیهکانی بابه تایه‌ر به سه‌ره‌تای‬ ‫ئه‌ده‌بی کوردی دابنرێ‪.‬‬

‫کهالمهکانی یارسان‬ ‫به پێی لێکۆڵینه‌وه‌ی شوێنی له دایکبون و ژیانی ئه‌و شاعیرانه‌ی به له‌هجه‌ی گۆران شیعریان داناوه‪ ،‬ئه‌شێ‬ ‫جوگرافیای شیعری گۆران به ‪ 2‬گۆشه‌ی کرماشان – سنه ‪ -‬که‌رکوک دیاری بکرێ‪ .‬له‌م ناوچه‌یه‌دا چه‌ند خێڵی‬ ‫گه‌وره‌ی کورد له‌وانه گۆران‪ ،‬هه‌ورامی‪ ،‬زه‌نگنه‪ ،‬جاف‪ ،‬هه‌مه‌وه‌ند‪ ...‬ژیاون و‪ ،‬ئه‌هلی هه‌قی پێڕه‌وی ئاینی یارسان‪،‬‬ ‫که کهالمه دینیه‌کانیان به گۆرانی وتراوه‪ ،‬دانیشتوی هه‌مان ناوچه‌ن‪ .‬هه‌ر له‌م ناوچه‌یه‌دا دو میرایه‌تی کوردی‪:‬‬ ‫ئه‌رده‌اڵن و بابان به درێژایی چه‌ندین سه‌ده حوکمڕانییان کردوه‪.‬‬ ‫هه‌ندێ له‌وانه‌ی له مێژوی ئه‌ده‌بی کوردی ئه‌کۆڵنه‌وه پێیان وایه کۆنترین تێکستی ئه‌ده‌بی کوردی به له‌هجه‌ی‬ ‫گۆران نوسراوه که ئه‌ویش (کهالم) سروده ئاینیه‌کانی یارسانه و‪ ،‬ئه‌وه به سه‌ره‌تای ده‌سپێکردنی ئه‌ده‌بی‬ ‫کوردی دائه‌نێن‪.‬‬

‫‪222‬‬


‫بەشی سێیەم‪ :‬سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی‬

‫له چاره‌کی یه‌که‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م دا مینۆرسکی و هه‌ندێ رۆژههاڵتناسی تر هه‌ندێ تێکستی یارسانیان به‬ ‫گۆرانی باڵ‌و کردۆته‌وه و‪ ،‬له‌م سااڵنه‌ی دواییش دا هه‌ندێ به‌شی "سه‌ره‌نجام" چاپ کراوه‪ .‬خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م‬ ‫تێکستانه ده‌ری ئه‌خه‌ن که ئه‌و ده‌قانه ده‌ماوده‌م گه‌یشتونه‌ته ئه‌م سه‌رده‌مه و‪ ،‬تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی نوسراوی‬ ‫کۆن نه‌که‌وتۆته به‌ر ده‌س جێگه‌ی باوه‌ڕ بێ‪ ،‬به تایبه‌تی ئه‌م سرودانه بۆ باڵوکردنه‌وه‌ی گشتی نه‌بون‪ ،‬به‌ڵکو‬ ‫نهێنی بون و ته‌نیا له ناو ئه‌هلی هه‌قدا بیستراوه و‪ ،‬له خه‌ڵکی تر شاردراوه‌ته‌وه‪.‬‬ ‫ئه‌گه‌ر سروده‌کانی یارسان نهێنی بوبن و زاره‌کی بوبن و‪ ،‬هیچ کتێبیکی ئه‌وان له مزگه‌وت و دیوه‌خان و‬ ‫کتێبخانه‌کان دا ده‌س نه‌که‌وت بێ و‪ ،‬هیچ بابه‌تێکی ئه‌وان له کۆڕه گشتیه‌کاندا نه‌خوێنرابێته‌وه‪ ،‬ئه‌بێ چ‬ ‫کاریگه‌ریه‌کی له سه‌ر شاعیرانی گۆران له‌وانه‪ :‬میرزا ئه‌ڵماس خانی کهنوله‪ ،‬خانای قوبادی‪ ،‬میرزا شه‌فیعی‬ ‫کولیایی و جامڕێزی‪ ،‬مه‌ال وه‌ڵه‌د خان‪ ،‬بێسارانی‪ ،‬وەلی دێوانە‪ ،‬رەنجوری‪ ،‬مه‌وله‌وی‪ ،‬ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی‪...‬‬ ‫ههبوبێ‪ ،‬له کاتێکدا هه‌ندێ به‌شی شانامه‌ی فیرده‌وسی و‪ ،‬خه‌مسه‌ی نیزامی‪ ...‬له الیه‌ن هه‌ندێ له‌و شاعیرانه له‬ ‫فارسیه‌وه کراون به کوردی گۆرانی و ئاشنایه‌تیه‌کی ئاشکرایان له گه‌ڵ دیوانی حافز و‪ ،‬کتێبه‌کانی سه‌عدی و‪،‬‬ ‫مه‌سنه‌وی مه‌وله‌وی دا هه‌بوه‪.‬‬

‫سه‌ره‌تاکانی ئه‌ده‌بی نوسراوی کوردی‪ :‬سه‌رده‌می شه‌ره‌فخان‬ ‫ئه‌میر شه‌ره‌فخانی بتلیسی ساڵی (‪ 9115‬ک‪ )9516 /‬له نوسینی "شه‌ره‌فنامه" بۆته‌وه‪.‬‬ ‫شه‌ره‌فخان له باری سنوری کوردستانه‌وه ئه‌ڵێ‪:‬‬ ‫"وابتدای والیت کردستان از هرمز است که بر ساحل دریای هند واقع شد وازانجا بر خط مستقیم کشیده می‬ ‫اید تا در والیت مالطیه و مرعش منتهی میکردد ودر جانب شمالی این خط والیت فارس و عراق عجم و‬ ‫اذربایجان وارمن است وبر طرف جنوبی دیاربکر وموصل و عراق عرب اما شعبات او از اقصای والیت مشرق‬ ‫تا بنهایت دیار مغرب رسیده‪( "...‬شرفنامە‪ ،‬تاریخ مفصل کردستان‪ ،‬تالیف‪ :‬شرف خان بن شمس ا‌لدین‬ ‫بدلیسی‪ ،‬بە اهتمام‪ :‬والدیمیر ولیامینوف زرنوف‪ ،‬تهران ‪ .9277‬ناشر اساطیر‪ ،‬ل ‪)91‬‬ ‫‪.....‬‬ ‫کوردیەکەی‪ " :‬سنور و کەوشەنی واڵتی کوردان کە ناوی کوردستانە لە سەر لێواری دەریای هورمزەوە کە لە‬ ‫سەر کەناری دەریای هیند هەڵکەوتوە – دەست پێ دەکاو لەوێوە بە خەتێکی راست دەکشێ و دێت هەتا لە‬ ‫مەڵبەندی مەاڵتیە و مەرعەش دەبڕێتەوە‪.‬‬ ‫واڵتی فارس و عیراقی عەجەم و ئازەربایجان و ئەرمەنستانی چکۆلە و ئەرمنستانی گەورە دەکەونە الی‬ ‫باکوری ئەو خەتەوە‪ .‬عیراقی عارەب و موصل و دیاربەکر دەبنە باشوری ئەو سنورە‪( ".‬شرفنامەی شرفخانی‬ ‫بدلیسی‪ ،‬هەژار کردویە بە کوردی‪ ،‬نەجەف ‪ .9172‬ل ‪)21‬‬ ‫له باری دابه‌شبونی زمان و ئادابه‌وه ئه‌ڵێ‪:‬‬ ‫"‪ ...‬طایفه اکراد چهار قسم است وزبان و اداب ایشان مغایر یکدیکر است اول کرمانج دویم لر سیم کلهر‬ ‫چهارم کوران‪(".‬ل‪)92 ،‬‬ ‫‪.....‬‬

‫‪222‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫له روی تایه‌فه‌وه به کرمانج و گۆران و لوڕ و که‌ڵوڕ باسی ئه‌کا و‪،‬‬ ‫کوردیەکەی‪" :‬هۆزە سه‌ره‌کیه‌کانی کورد لەو بارەوە کە شێوەی ئاخافتن و هێندێک ئاکار و داب و دەستور و‬ ‫هەڵسوکەوتیان لێک جیاوازە‪ ..‬دەکرێن بە چواربەشەوە‪ .‬یەکەم‪ :‬کرمانج‪ .‬دوەم‪ :‬لوڕ‪ .‬سێهەم‪ :‬کەڵهوڕ‪ .‬چوارەم‪:‬‬ ‫گۆران‪(".‬ل‪)21 ،‬‬ ‫له باری دابه‌شبونی دینیی کورده‌وه ئه‌ڵێ‪:‬‬ ‫" وبالتمام طوایف اکراد شافعی مذهبند ودر شرایع و سنن حضرت خیر االنام علیه الصلوه والسالم متابعت‬ ‫صحب و خلفای عظام کرام و ادای صلوه وزکوه وحج و صیام جد و جهد تمام و اقدام ماالکالم دارند مکر‬ ‫طایفه چند از الوسات که تابع موصل و شام مثل طاسنی و خالدی و بسیان وبعضی از بختی و محمودی‬ ‫ودنبلی که مذهب یزیدی دارند واز جمله مریدان شیخ عدی ابن المسافرند که یکی از تابعان خلفای مروانی‬ ‫بوده وخودرا بدو منسوب ساختهاند واعتقاد باطل ایشان آنست که شیخ عدی صوم و صلوه مارا در عهده‬ ‫خود گرفته در روز قیامت بی انکه مارا در معرض عتاب وخطاب دراورند ببهشت خواهند برد وباعلماء طاهر‬ ‫بغض و عداوت بال نهایت دارند‪( "....‬ل‪)95-91 ،‬‬ ‫‪.....‬‬ ‫کوردیەکەی‪ " :‬زوربەی کوردەکان سوننی مەزەبن و لە سەر شۆپی ئیمامی شافیعی دەڕۆن و لەسەر بەجێهێنانی‬ ‫رێ وشوێنی ئاینی خۆیان زۆر سورن و سەریان بچێ نوێژێان ناچێ و لە چونە حەج و زەکات داندا هیچ ال‌م و‬ ‫جومیان نیە و بۆ پێک هێنانی هەمو ئەرکی سەرشانیان لەمەڕ ئاینەوە هەتا بڵێی چوست و چاالک و ئامادەن و لە‬ ‫روی فەرمانی مەالیان الرەملن و چیان پێ بسپێرن بە م‌و لێی ال نادەن‪ .‬خزم و یارانی پێغەمبەریشیان زۆر‬ ‫خۆش گەرەکە‪.‬‬ ‫هێندێک هۆز و تیرەی کورد کەوا کەوتونەتە ئالی موصڵ و شامەوە وەک‪ :‬داسنی و خاڵتی و پەسیان و‬ ‫بڕێکیش لە مەحمودی و دونبوڵیەکان یەزیدین و لە دەستەوبەستەی شێخ عەدی کوڕی مسافرن کە ئەویش سەر‬ ‫بە پادشاکانی زنجیرەی مەروانی بوە‪.‬‬ ‫ئەو ئێزه‌دیه‌کان الیان وایە‪ :‬ئەو شێخ عەدی – ئادی – یەی کە لە گەلی اللەش نێژراوە ئەرکی نوێژ و رۆژوی‬ ‫یەزیدیەکانی گرتۆتە ئەستۆی خۆی و دەستەبەر بوە رۆژی هەستانەوەی ئەودنیا بە بێ چەندوچون و پرسیار و‬ ‫باس و خواس بیان باتە بەهەشت‪ .‬ئێزه‌دیه‌کان لە مەال رواڵەت بینەکانی موسوڵمانان زۆر دڕدۆنگن و رکیان‬ ‫لێیان دەبێتەوە‪(".‬ل‪)22-29 ،‬‬ ‫له روی ئاینیه‌وه به موسوڵمان و یه‌زیدی باسیان ئه‌کا‪ .‬له چه‌ند جێگای تردا باسی مه‌سیحیه‌کانی کوردستان‬ ‫ئه‌کا‪ ،‬که‌چی شه‌ره‌فخان باسی دینی ئه‌هلی هه‌ق ناکا‪ ،‬له کاتێک دا ئه‌و باسی ئه‌ماره‌ته کوردیه‌کانی ناوچه‌کانی‬ ‫ژیانی ئه‌وانی کردوه و‪ ،‬خۆی ئه‌و ماوه‌یه‌ی له ده‌رباری سه‌فه‌وی دا کاری کردوه له گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی زۆر له پیاوه‬ ‫ناسراوه‌کانی کورد تێکه‌اڵوی کردوه‪.‬‬ ‫له باری دابه‌شبونی سیاسی و کارگێڕیه‌وه ئه‌ڵێ‪:‬‬ ‫"در مابین حکام کردستان ان کسانی که عشایر وقبایل ایشان بکثرت وقوتست آن حاکمان را بنام عشیرت‬ ‫می‌خوانند مثل حکاری وسهران وبابان واردالن و حاکمانی که صاحب قلعه و قصبهاند موسوم بآن قلعه وقصبه‬ ‫شدهاند چون حاکم حصنکیفا وبدلیس و جزیره واکیل علی هذا القیاس وچون والیت کردستان و لورستان‬ ‫کوهس تان و جنگلستانست در انجا انمقدار چیزی حاصل نمی‌شود که بخرج سکنه و متوطنانش وفا کند الجرم‬ ‫‪222‬‬


‫بەشی سێیەم‪ :‬سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی‬

‫نسبت بمردم والیات دیکر طوایف اکراد اوقات بمشقت و ریاضت میکذرانند و بی شایبهی تکلف و غایله‌ی‬ ‫تصلف فی نفسه طایفه‌ی قانعند چنانچه اکثر عوام الناس ایشان اوقات بنان جاورس و ارزن میکذرانند وبطلب‬ ‫نان کندم و به‌م رسانیدن مال و جاه بدر خانه‌ی ارباب دول و اصحاب امل نمیروند‪( ..‬ل‪)98 ،‬‬ ‫وسالطین عظام و خاقین کرام طمع در الکا ووالیت ایشان نکرده محضا به پیشکش واطاعت ومتابعت که بجار‬ ‫و سفر ایشان (حاضر باشند) راضی کشته مقید بتسخیر نشدهاند واکر بعضی از سالطین در فتح و تسخیر‬ ‫کردستان جد و جهد تمام فرموده‌اند ومحنت ومشقت ماالکالم کشیدهاند اخر نادم وپشیمان کشته باز‬ ‫بصاحبان داده اند مثل والیت کرجستان و شکی و شیروان و طوالش و کیالنات و رستمدار و استراباد که در‬ ‫شمال ایران و محاذی کردستان واقع شده‪("...‬ل‪)91 ،‬‬ ‫‪....‬‬ ‫کوردیەکەی‪" :‬دەستەاڵت دارەکانی کوردستان ئەوانەی هۆزەکەیان گەورە و خاوەن زۆر و زۆر ناو بەدەرەوەن بە‬ ‫ناوی هۆزەکەیانەوە دەناسرێن‪ .‬وەک‪ :‬هەکاری‪ ،‬سۆران‪ ،‬بابان‪ ،‬ئەردەاڵن‪ .‬ئەو میر و مەزنانەش کە دژی سەخت‬ ‫و هەڵەموت‪ ،‬یان شاریان دە بەردەست دای ە بە ناوی ئەو قەاڵیە‪ ،‬یان ئەو شارەوە ناو دەبرێن‪ .‬وەک‬ ‫فەرمانڕەوایانی‪ :‬حەسەن کێف و بدلیس و جزیر و حەزۆ و ئەگێل و هی تریش‪.‬‬ ‫خاکی کوردستان بە لوڕستانیشیەوە بەشی زۆری رەقەن و چڕ و لێرەوار و نەرمانی ئەوەندە نیە کە بەرهەم و‬ ‫دەرامەتی کشت و کاڵی دانیشتوانی هەمو بە تەسەلی تێر بکا‪ .‬سەبارەت بە رژد و کراڵی زەوی و زارەکەیان‬ ‫کورد لە چاو دەرودراوسێکانیان هەژار و نەدارن‪ .‬سەرەڕای ئەوەش هەمویان زۆر چاوتێر و کەم چاو نەزێرن و‬ ‫هەرگیز گازندە لە بەختی خۆیان ناکەن‪ .‬زوربەی زۆری خێزان و ماڵ و منداڵی رەمەکی و بۆرەپیاوی‬ ‫کوردستان بەشی ز ۆری ساڵ بە نانی هەرزن و گارس و گاڵ رای دەبوێرن و لە سەر ئەو بەلەنگازییەشەوە‬ ‫شوکرانەبژێرن‪ ،‬لە رێی نانی گەنم و پێخۆری گەرم و رایەخی نەرم و ژیانی کامه‌رانی و پێکەوەنانی دراو و‬ ‫ساماندا رو ناکەنە دەرگای خونکاران و زۆرداران و هەرگیز دەستیان لە بەر نامەردان پان ناکەنەوە‪ .‬پادشایانی‬ ‫زلیش چاویان نەبڕیوەتە واڵتەکەیانەوە و نیازی داگیرکردنیان دەدڵ نەگرتوە‪ ،‬تەنیا بە دیاری بۆبردن و‬ ‫پێشکەش کردنی چاویان لێ دەپۆشن و لێ یان گەڕاون‪ ،‬ئەگەر شەڕیش روبدا ئەوا کوردەکان دەبەن و بەگژ‬ ‫دوژمنی خۆیانی دادەکەن و خۆیانی پێ دەپارێزن‪ ،‬دەنا ل ەوە بەوالوە کاریان بە کاریان نەداوە و وازیان لێ‬ ‫هێناون‪.‬‬ ‫خۆ ئەگەر جاروبارەش وا هەڵکەوتبێ پادشایەک لەو پادشازالنە لێ بڕا بێ کە کوردستان بخاتە ژێر چەنگی‬ ‫خۆیەوە زۆری خوێن و ماڵ لێ بەخت کردوە و زۆر بە گرانی لە سەر کەوتوە‪ ،‬داگیرکەری کوردستان هەرکێ‬ ‫بوبێ هەرگا دەس تی بۆ ئەم ئاگرە بێ ئامانە درێژکردوە لە ئەنجامدا هەر پەشیمان بۆتەوە و لە دوای‬ ‫داگیرکردنیشی چاری ناچار بوە دیسان هەر بە خاوەنی پێشوی ئەسپاردۆتەوە‪.‬‬ ‫نمونەش گورجستان و شەکی و شیروان و تاڵش و گەیالن و رۆستەمدار و مازەندەران و ئوسترابادە کە لە‬ ‫باکوری ئێران و بە سەر کوردستانەوەیە‪(".‬ل‪)28-27 ،‬‬ ‫له باره‌ی زانایانه‌وه ئه‌ڵێ‪:‬‬ ‫اما در والیت کردستان علی الخصوص در دیار عمادیه علما و فضال بسیار است در تحصیل علوم عقلیه و نقلیه‬ ‫بتخصیص حدیث و فقه و صرف و نحو و کالم و منطق ومعانی واکثر متداوالت کمال اهتمام بجای می اورند‬

‫‪222‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫ویحتمل که در بعضی علوم تالیفات و تصنیفات هم داشته باشند اما شه‌رت ندارند و در مطالعه کد بسیار‬ ‫دارند‪(..‬ل‪)95 ،‬‬ ‫‪.....‬‬ ‫کوردیەکەی‪ " :‬لە کوردستاندا بە گشتی و لە ئامید دا بە تایبەتی مەالچاک و زانای هۆزان گەلێک زۆرە و‬ ‫زوربەیان لە هەردوازدە زانستەکاندا زۆر زەبربەدەستن و گەلێکیان خوێندۆتەوە و فرەشیان لە بەرە‪ .‬رەنگە لە‬ ‫دانانی کتێبانیشدا بەشدار بوبن بەاڵم لەو بارەوە ناوبانگیان دەرنەکردوە‪(".‬ل‪)22 ،‬‬ ‫شه‌ره‌فخان ماوه‌یه‌ک له ده‌رباری سه‌فه‌وی دا به‌رپرسی کاروباری میر و میرایه‌تیه کورده‌کان بوه و‪،‬‬ ‫شاره‌زاییه‌کی زۆری له ژیانی کۆمه‌اڵیه‌تی و ئابوری و رۆشبیری و جه‌نگیی میره‌کانی کوردستان و‬ ‫عه‌شیره‌ته‌کانیان و‪ ،‬ته‌نانه‌ت ورده‌کاری ناوی بنه‌ماڵه و نه‌وه و وه‌چه‌کانیان و‪ ،‬له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌اڵتیان دا‬ ‫هه‌بوه‪ .‬سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش بنه‌ماڵه‌که‌یان کتێبخانه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مەندی هه‌بوه‪ .‬شه‌ره‌فخان خۆی له کتێبه‌که‌ی دا‬ ‫ئاماژه بۆ ده‌یان سه‌رچاوه‌ی ده‌گمه‌نی مێژو ئه‌کا که سودی لێ وه‌رگرتون‪ .‬ئه‌ولیا چه‌له‌بی که له کاتی‬ ‫داگیرکردنی بتلیس دا ئاماده‌ی روداوه‌که بوه باسی تااڵنکردنی کتێبخانه گەورەکهیان ئه‌کا‪.‬‬ ‫له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌ده‌بی نوسراوی کوردی‪ ،‬چ شیعر و هۆنراوه و چ په‌خشان‪ ،‬ئه‌بێ هێشتا له دایک نه‌بوبێ‪ ،‬یان‬ ‫هێشتا نه‌گه‌یشتبێته ئاستێکی ئه‌وتۆ که باس بکرێ‪ ،‬ئه‌گینا وه‌کو به ستایشه‌وه ناوی هه‌ندێ له زاناکانی کوردی‬ ‫هێناوه‪ ،‬که له مزگه‌وته‌کان دا ده‌رسیان وتۆته‌وه‪ ،‬یان به زمانه‌کانی فارسی و عه‌ره‌بی کتێبیان داناوه‪ ،‬باسی‬ ‫ئه‌وانه‌شی ئه‌کرد که به کوردی شیعر و کتێبیان نوسی بێ‪.‬‬ ‫شه‌ره‌فخان له باره‌ی شیعر و ئه‌ده‌بیاتی کوردیه‌وه ئه‌ڵێ‪:‬‬ ‫"‪ ...‬و در مطالعه کد بسیار دارند واز فضایل وحیثیات رسمی و عرفی مثل شعر و انشا وحسن خط وطرز‬ ‫اختالط که باعث تقرب حکام و سالطین وسبب ازدیاد مناصب علیه نزد پادشاهان معدلت کزین می‌باشد چندان‬ ‫به‌ره ندارند‪("...‬ل ‪)95‬‬ ‫‪......‬‬ ‫کوردیەکەی‪ " :‬مەالکانی کورد لەمەڕ ئەو زانست و هونەرانەوە کە زانین و فێربونیان دەرگای بارەگای پادشایانی‬ ‫ئێران و توران بە رودا د ەکاتەوە و لە سایەی ئەوانەوە دەبن بە خاوەنی پایە و مایە‪ .‬رەنجێکیان نەداوە و هیچ‬ ‫بۆی تێ نەکۆشاون‪(".‬ل ‪)22‬‬ ‫شه‌ره‌فنامه ساڵی ‪ 9115‬ک‪ 9516 /‬ز کۆتایی به نوسینی هاتوه‪.‬‬ ‫مه‌الی جزیری و ئه‌حمه‌دی خانی که دو ئه‌دیبی هه‌ڵکه‌وتوی کورد و‪ ،‬له دانه‌رانی بناغه‌ی مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بیی‬ ‫کرمانجین‪ ،‬به پێی هه‌ندێ لێکۆڵینه‌وه سه‌رده‌می ژیانیان که‌وتۆته دوای نوسینی شه‌ره‌فنامه‌وه‪.‬‬ ‫مه‌الی جزیری‪ ،‬له سااڵنی (‪ 9171 – 9111‬ک‪ 9661 – 9511 /‬ز) ژیاوه‪.‬‬ ‫فه‌قێ ته‌یران‪ ،‬که ئه‌ویش شاعیرێکی هه‌مان مه‌دره‌سه‌یه‪ ،‬ئه‌بێ ئه‌ویش هاوزه‌مانی ئه‌م بوبێ‪.‬‬ ‫ئه‌حمه‌دی خانی‪ ،‬له سااڵنی (‪ 9991 – 9169‬ک‪ 9717 – 9651 /‬ز) ژیاوه‪.‬‬ ‫حارسی بتلیسی‪ ،‬ساڵی ‪ 9758‬ز داستانی "له‌یل و مه‌جنون" ی هۆنیوه‌ته‌وه‪.‬‬ ‫نه‌ک هه‌ر شاعیرانی مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بیی کرمانجی‪ ،‬به‌ڵکو سه‌رهه‌ڵدان و ده‌رکه‌وتنی شاعیرانی مه‌دره‌سه‌ی‬ ‫ئه‌ده‌بیی گۆرانیش دیسان که‌وتۆته دوای نوسینی شه‌ره‌فنامه‪.‬‬ ‫مه‌ال مسته‌فای بێسارانی‪ ،‬له سااڵنی (‪ 9992 -9152‬ک‪ 9712 -9619 /‬ز) ژیاوه‬ ‫‪222‬‬


‫بەشی سێیەم‪ :‬سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی‬

‫خانای قوبادی له سااڵنی (‪ 9968 – 9182‬ک) ژیاوه‪.‬‬ ‫میرزا شه‌فیعی کولیایی (هاوزه‌مانی خانا بوه)‪.‬‬ ‫میرزا ئه‌ڵماس خانی که‌نوله‌یی‪ ،‬هاوزه‌مانی نادر شا (‪ 9961 – 9911‬ک) بوه‪.‬‬ ‫لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه نیه که خودی کتێبی شه‌ره‌فنامه دابنرێ به وێستگه‌ی جیاکردنه‌وه‌ی قۆناغه‌کانی پێش و‬ ‫پاش سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌ده‌بی نوسراوی کوردی‪ ،‬به‌ڵکو‪:‬‬ ‫یه‌که‌م‪ ،‬شه‌ره‌فنامه به‌شێکی زۆری ته‌رخان کراوه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ملمالنێی خوێناوی رۆم و عه‌جه‌م له سه‌ر‬ ‫ئه‌رزی کوردستان و‪ ،‬ملمالنێی ناوخۆی ئه‌میره‌کانی کورد له گه‌ڵ یه‌کتری‪ .‬له هه‌لومه‌رجێکی وه‌ها‬ ‫شێواو و نائارام دا‪ ،‬که شه‌ره‌فنامه به‌شێکی لێ باس کردوه‪ ،‬نه "شار" گه‌وره ئه‌بێ و گه‌شه ئه‌کا و‪ ،‬نه‬ ‫ناوه‌ندی به‌هێزی فه‌رهه‌نگی دائه‌مه‌زرێ‪ .‬به تایبه‌تی که له سه‌رانسه‌ری قه‌ڵه‌مڕه‌وی میرایه‌تیه کورده‌کان‬ ‫دا جگه له "گوند" و "قه‌سه‌به" باسی شاری گه‌وره نابینرێ‪.‬‬ ‫دوه‌م‪،‬‬

‫شه‌ره‌فنامه به‌ڵگه‌یه‌کی گرنگه بۆ نه‌بونی ئه‌ده‌بی نوسراو به زمانی کوردی پێش ساڵی ‪ 9111‬ک‪ ،‬به‬ ‫واته‌یه‌کی تر ئه‌ده‌بی نوسراوی کوردی به هه‌مو له‌هجه جیاوازه‌کانیه‌وه دوای ئه‌و مێژوه سه‌ری‬ ‫هه‌ڵداوه و گه‌شاوه‌ته‌وه‪.‬‬

‫سێیه‌م‪،‬‬

‫ده‌یان ساڵ دوای ئه‌و روداوانه‌ی که شه‌ره‌فنامه تا ساڵی ‪ 9115‬ز گێڕاوێتیه‌وه‪ ،‬شه‌ڕ له نێوان رۆم و‬ ‫عه‌جه‌م دا هه‌ر به‌رده‌وام بوه‪ .‬له‌و ماوه‌یه‌دا دو جار ئاشتی تێکه‌وتوه‪ :‬جاری یه‌که‌م ساڵی (‪ 9122‬ک‪/‬‬ ‫‪ 9692‬ز) و جاری دوه‌م ساڵی ‪ 9111‬ک‪ .‬ئاشتی یه‌که‌م ئه‌شێ به رێککه‌وتنی جه‌نگیی– ئاگربڕی‬ ‫کاتی و راگرتنی کاتیی شه‌ڕ دابنرێ‪ .‬ماوه‌یه‌کی کورتی خایاندوه و دیسانه‌وه شه‌ڕ هه‌ڵگیرساوه‌ته‌وه‪.‬‬ ‫به‌اڵم ئاشتی دوه‌م‪ ،‬که رێککه‌وتنی زه‌هاوی به دوادا هاتوه‪ ،‬ئه‌شێ به رێککه‌وتنێکی سیاسی ‪ -‬فره‬ ‫بابه‌ت دابنرێ که ئیتر سنوری هه‌ردو ده‌وڵه‌تی تێدا دیاری کرا و‪ ،‬له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش دا کوردستان‬ ‫و ئه‌ماره‌ته‌کانی دابه‌ش کران‪ .‬ئه‌ماره‌ته‌کانی لوڕستان و ئه‌رده‌اڵن و موکریان به یه‌کجاری که‌وتنه‬ ‫ژێر ده‌سه‌اڵتی ئێرانه‌وه‪ ،‬ئه‌ماره‌ته‌کانی بابان‪ ،‬سۆران‪ ،‬بادینان‪ ،‬هه‌کاری‪ ،‬جزیره‌ی بۆتان‪ ،‬بتلیس‪،‬‬ ‫که‌وتنه ژێر ده‌سه‌اڵتی عوسمانیه‌وه‪.‬‬ ‫ئه‌م رێککه‌وتنه ئاسایشی گشتی و ئارامی ته‌واوی نه‌هێنایه کوردستانه‌وه‪ ،‬چونکه ملمالنێی میرایه‌تیه‬ ‫کورده‌کان له ناو خۆیان دا به‌رده‌وام بو‪ ،‬به‌اڵم جێگیربونی هه‌ردو ده‌وڵه‌ت و دیاریکردنی سنوری‬ ‫به‌ینیان و تابعیه‌تی عه‌شیره‌ته‌کان و قهاڵکان و ناوچه‌کان‪ ،‬تا سه‌رده‌مێکی درێژ کۆتایی هێنا به‬ ‫له‌شکرکێشیه گه‌وره وێرانکه‌ره‌کانی ئه‌و دو ده‌وڵه‌ته له کوردستان دا‪.‬‬ ‫جێبه‌جێکردنی په‌یماننامه‌ی زه‌هاو‪ ،‬دامه‌زران و جێگیربونی هه‌ردو ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی – ئێرانی و‪،‬‬ ‫ده‌وڵه‌تی عوسمانی و‪ ،‬دابه‌ش بونی کوردستان و میرایه‌تیه کورده‌کان به سه‌ر ئه‌م دو ده‌وڵه‌ته‌دا و‪،‬‬ ‫جێگیربونی میرایه‌تیه کوردیه‌کان هه‌ر یه‌که‌یان له ناوچه‌ی خۆی دا‪ ...‬چه‌ندین ئه‌نجامی لێ‬ ‫که‌وتۆته‌وه‪ ،‬که یه‌کێکیان سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌ده‌بی نوسراوی کوردیه وه‌کو یه‌کێ له پێویستیه‌کانی‬ ‫به‌رده‌وامیی ئه‌ماره‌ته کوردیه‌کان‪ .‬له ناوچه‌ی ئه‌ماره‌تی ئه‌رده‌اڵن و بابان دا له‌هجه‌ی گۆران و‪ ،‬له‬ ‫ناوچه‌ی ئه‌ماره‌تی بۆتان و بتلیس و هه‌کاری دا له‌هجه‌ی کرمانجی سه‌رو و‪ ،‬دوای ئه‌وانیش له‬ ‫ناوچه‌ی ئه‌ماره‌تی بابان دا له‌هجه‌ی کرمانجی خوارو بون به زمانی نوسینی شیعری کوردی‪.‬‬ ‫‪222‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫تا ئێستا تێکستی کوردی به هیچ له‌هجه‌یه‌ک به ده‌سته‌وه نیه بکرێته سه‌ره‌تایه‌کی باوه‌ڕپێکراو و به‌ڵگه‌دار‪.‬‬ ‫ئه‌وسا مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بیی بابان هێشتا دورست نه‌بوه‪ ،‬له رۆژهه‌اڵتی کوردستان به هه‌ورامی و‪ ،‬له باکوری‬ ‫کوردستان به له‌هجه‌ی کرمانجی سه‌رو‪ ،‬بێ ئه‌وه‌ی ئاگایان له یه‌کتری بێ‪ ،‬یا نوسینه‌کانیان بگاته یه‌ک‪ ،‬یا‬ ‫ته‌نانه‌ت بگاته یه‌کتری‪ ،‬یا ئه‌گه‌ر گه‌یشتبێ له یه‌کتری تێ گه‌یشتبن‪.‬‬ ‫ئه‌ده‌بی کوردی به شیعر ده‌ستی پێ کردوه‪ .‬هۆنینەوەی شیعری کوردی لە کەیەوە و لە چ رۆژگارێک و لە سەر‬ ‫دەستی کام شاعیردا دەستی پێ کردوە هێشتا دیاری نەکراوە‪ .‬ئێستا بەرهەمی ئەدەبی بە ‪ 2‬لەهجەی جیاواز لە‬ ‫بەر دەستدایە‪ ،‬که ئه‌شێ به ‪ 2‬مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بی ناو ببرێن‪:‬‬ ‫مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بیی گۆران‬ ‫مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بیی کرمانجی‬ ‫مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بیی بابان‬

‫‪222‬‬


‫بەشی سێیەم‪ :‬سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی‬

‫مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بیی گۆران‬ ‫سەرەتاکانی شیعری گۆران‬ ‫جوگرافیای شیعری گۆران‬ ‫بابەتەکانی شیعری گۆران‬ ‫ئەمیر شەرەفخانی بتلیسی‪ ،‬کوردی بە سەر چوار بەش دا دابەش کردوە‪ :‬کرمانج‪ ،‬لوڕ‪ ،‬کەلهوڕ‪ ،‬گۆران‪ .‬دیارە لەو‬ ‫کاتەدا هێشتا کرمانجی خوارو نەبۆتە هێزێکی دیار و گەورە‪.‬‬ ‫گۆران‪ ،‬بە تەنیا خێڵێک نه‌وتراوه‪ ،‬به‌ڵکو چه‌ندین خێڵی گه‌وره‌ی نیشته‌جێی ناوچه‌یه‌کی فراوانی کوردستان‬ ‫بون و‪ ،‬زمانی دانیشتوانی ناوچه‌که‌یشیان به گۆرانی ناسراوه‪ .‬هه‌ورامان به‌شێ بوه له‌و ناوچه‌یه‪ .‬له ناو‬ ‫زاناکانی ئیسالم دا ده‌یان که‌س هه‌ڵکه‌وتون نوسه‌ری بابه‌تی دینی و فیقهی‪ ،‬لێکده‌ره‌وه‌ی کتێبی دژوار‪ ،‬قازی و‬ ‫مامۆستا بون‪ ،‬که نازناوی "گۆرانی" یان هه‌ڵگرتوه‪.‬‬

‫سەرەتاکانی شیعری گۆران‬ ‫رەنگە نەتوانرێ کۆنترین تێکستی شیعری نوسراو بە لەهجەی گۆران دیاری بکرێ‪.‬‬ ‫هەندێ باباتاهیری عوریان بە سەرەتا دائەنێن‬ ‫هەندێک مەال پەرێشان‬ ‫هەندێک سروده‌کانی کاکەییەکان‬ ‫ئەگەر هەر کام لەمانە بە سەرەتا دابنرێ هێشتا ئەشێ شیعری هەورامی‪ ،‬بە بەراورد لەگەڵ شیعری کرمانجی‬ ‫سەرو و کرمانجی خوارو‪ ،‬بە یه‌کێ له کۆنترین تێکستی شیعری نوسراوی کوردی دابنرێ‪.‬‬

‫‪222‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫ئەگەر شیعرەکانی مەالی جەزیری‪ ،‬ئەحمەدی خانی‪ ،‬عەلی حەریری‪ ،‬پرتەو بەگی هەکاری ‪ ......‬دامه‌زرێنه‌رانی‬ ‫مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بیی کرمانجی سه‌رو دابنرێن و‪ ،‬ئەگەر شیعرەکانی نالی‪ ،‬سالم‪ ،‬کوردی‪ ،‬دامەزرێنەرانی‬ ‫قوتابخانەی شیعری بابان و‪،‬‬ ‫ئەگەر نوسینەکانی مەوالنا خالید (‪ 9212 –9912‬ز) و شێخ حسێنی قازی (‪ 9212 –9225‬ز) بە سەرەتای‬ ‫نوسینی پەخشانی کرمانجی خوارو دابنرێ و‪ ،‬نوسینه‌کانی مه‌ال مه‌حمودی بایه‌زیدی به سه‌ره‌تای نوسینی‬ ‫په‌خشانی کرمانجی سه‌رو دابنرێ‪ ،‬هێشتا تێکستەکانی شیعری هەورامی لەوان کۆنترن‪.‬‬

‫جوگرافیای شیعری گۆران‬ ‫ئەوانەی بە هەورامی شیعریان هۆنیوەتەوە لە ناوچەیەکی فراوان دا ئەبینرێن‪ .‬کرماشان‪ ،‬هەورامان‪ ،‬سنە‪،‬‬ ‫سلێمانی‪ ،‬گەرمیان‪ ،‬کەرکوک و تیرەکانی جاف‪ ،‬زەنگنە‪ ،‬هەمەوەند‪ ،‬جەباری‪....‬‬ ‫مه‌ال مسته‌فای بێسارانی‬ ‫خانای قوبادی‬ ‫ئەڵماس خانی کەنولە‬ ‫میرزا شەفیعی کولیایی‬ ‫میرزا شەفیعی جامڕێزی‬ ‫مەال وەلەد خانی جاف‬ ‫وەلی دێوانە‬ ‫مەوالنا خالیدی شاره‌زوری‬ ‫مەولەوی تاوگۆزی‬ ‫ئەحمەد بەگی کۆماسی‬ ‫مه‌ال عومه‌ری رهنجوری‬ ‫حه‌مه ئاغای غەمناکی زەنگنە‬ ‫حەمە ئاغای دەربەندفەقەرە ‪ -‬تالعی‬ ‫سەید یاقوی ماهیدەشت‬ ‫سەید فەتاحی جەباری‬ ‫فەقێ قادری هەمەوەند‬ ‫لە شوێنی ژیانی ئەم شاعیرانەدا ئەشێ چەند ئەنجامێ دەربهێنرێ‪:‬‬ ‫دانیشتوانی شوێنی ژیان و مانەوە و ناسینی هەندێ لەم شاعیرانە گۆران نەبون و بە هەورامی‬ ‫یەکەم‪،‬‬ ‫نادوێن‪.‬‬ ‫هەندێ لەم شاعیرانە لە سنوری ئەمارەتی ئەردەاڵن یان لە ژێر سایەی والیەکانی ئەردەاڵن دا نەبون‪.‬‬ ‫دوەم‪،‬‬ ‫سێیەم‪ ،‬ئەم زمانە ئەدەبیە گەیشتۆتە شوێنی دوری وەکو کەرکوک‪ ،‬کەچی نەگەیشتۆتە موکریان‪.‬‬ ‫چوارەم‪" ،‬کهالم" ی دینی ئه‌هلی هه‌ق یان وه‌کو له کوردستانی عیراق پێیان ئه‌ڵێن "کاکەییەکان" و شیعری‬ ‫شاعیرەکانیان بەم زمانە هۆنیوەتەوە‪ .‬کاکەیی پەرتن‪ ،‬لە خواروی موسڵ وخۆرئاوای هەولێر‪،‬‬ ‫خۆرئاوای کەرکوک‪ ،‬خانەقین‪ ،‬مەندەلی‪ ،‬هەڵەبجە ‪ ...‬نیشتەجێن‪.‬‬

‫‪222‬‬


‫بەشی سێیەم‪ :‬سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی‬

‫بابەتەکانی ئه‌ده‌بی گۆران‬ ‫بابه‌ته‌کانی ئه‌ده‌بی گۆران جۆراوجۆر و فرهبابهتن‪ .‬گه‌نجینه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌ده‌بی‪ ،‬هه‌روه‌ها گه‌نجینه‌یه‌کی‬ ‫ده‌وڵه‌مه‌ندی فیکر و فه‌لسه‌فه و عه‌قیده‌ی دینی گرتۆته‌وه‪ .‬ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه هه‌موی به شیعر هۆنراوه‌ته‌وه و‬ ‫تا ئێستا دیار نیه هیچ بابه‌تێ له‌و سه‌رده‌مانه‌دا به په‌خشان نوسرابێ‪.‬‬ ‫بابەتەکانی بە گشتی بریتین لە‪:‬‬ ‫یه‌که‌م‪ ،‬شیعری "غینائی"‪ ،‬بابه‌ته‌کانی‪:‬‬ ‫یەکه‌م‪ :9 .‬جوانی سروشت‬ ‫یەکه‌م‪ :2 .‬دڵداری ناکام‬ ‫یەکه‌م‪ :2 .‬کڕوزانەوە‪ ،‬دڵداری یه‌کالیه‌نه‪ ،‬خۆپچوککردنهوه‪ ،‬خۆ سوککردن‪ ،‬په‌یمانشکێنی‪ ،‬به ئاوات‬ ‫نه‌گه‌یشتن‪ ،‬مردن‪.‬‬ ‫یەکه‌م‪ :1 .‬دوباره‌کردنه‌وه‌ی ره‌مزه عهشقیهکانی ئه‌ده‌بی فارسی‪ :‬شیرین و فه‌رهاد‪ ،‬مه‌جنون و له‌یال‪،‬‬ ‫یوسف و زلێخا و‪ ،‬شێخی سه‌نعان‪ ...‬که هه‌مویان نیشانه‌ن بۆ سه‌ره‌نجامی تراجیدی‪.‬‬ ‫یەکەم‪ :5 .‬هەندێ دیاردەی باو‪ :‬خەمینی‪ ،‬سکااڵ لە پیری‪ ،‬الوانەوە‪ ،‬گۆڕینەوەی نامە‪.‬‬ ‫دوەم‪،‬‬

‫هۆنراوه‌ی داستانی‪ ،‬بابەتەکانی‪:‬‬ ‫دوەم‪ :9 .‬داستانی داڵداری‬ ‫مەنیجە و بێژەن‬ ‫دوەم‪ :2 .‬داستانی ئه‌خالقی‬ ‫یوسف و زڵێخا‬ ‫دوەم‪ :2 .‬داستانی جه‌نگی‬ ‫نادرنامە‬

‫سێیەم‪،‬‬

‫هۆنراوه‌ی دینی‪ ،‬بابەتەکانی‪:‬‬ ‫سێیەم‪ :9 .‬موناجات‬ ‫نمونە ‪ :9‬رەنجوری‬ ‫(دیوانی رەنجوری‪ ،‬ل‪)56 :‬‬ ‫نمونە ‪ :2‬خانای قوبادی‬ ‫نمونە ‪ :2‬مەوالنا خالید‬ ‫سێیەم‪ :2 .‬میعراجنامە‬ ‫نمونە ‪ :9‬رەنجوری‬ ‫سێیەم‪ :2 .‬عەقیدەی ئیسالمی (ئەهلی تەسەننون)‬ ‫نمونە ‪ :9‬شێخ جه‌سیمی تەختەیی‬ ‫نمونە ‪ :2‬مەولەوی‪ ،‬بڕوانە‪:‬‬ ‫(العقیدة المرضیة‪ ،‬هۆنینەوەی مەولەوی‪ 2152 ،‬بەیت شیعری کوردییە‪ ،‬باڵوکردنەوەی‬ ‫محي ا‌لدین صبري النعیمي‪ ،‬قاهیرة – مصر‪)9252 ،‬‬ ‫‪222‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫نمونە ‪ :2‬فه‌قێ قادری هه‌مه‌وه‌ند‪ ،‬بڕوانە‪:‬‬ ‫( کۆمەڵەی شیعری فەقێ قادری هەمەوەند‪ ،‬مەال عبدالکریمی مدرس و فاتح عبدالکریم‪،‬‬ ‫بەغداد‪)9181 ،‬‬ ‫سێیەم‪ :1 .‬عەقیدەی ئیسالمی (ئەهلی تەشەیوع)‬ ‫نمونە ‪ :9‬مەال پەرێشان‪ ،‬بڕوانە‪:‬‬ ‫دیوانی مەال پەرێشان‪ ،‬چاپی کرماشان‬ ‫هەروەها چەند بەشی بە زنجیرە لە رۆژنامەی "کوردستان" ی چاپی تاران دا‬ ‫باڵوکراوەتەوە‪.‬‬ ‫سێیەم‪ :5 .‬ئه‌هلی حه‌ق (کاکەیی)‬ ‫سەرئەنجام‪ :‬ئایینی یارسان‪ ،‬طیب طاهری‪ ،‬چاپی هەولێر‪.2117 ،‬‬ ‫سەرئەنجام‪ :‬فەرهەنگی یارسان‪ ،‬طیب طاهری‪ ،‬چاپی هەولێر‪.2111 ،‬‬ ‫چوارەم‪ ،‬هۆنراوه‌ی فێرکاری‬ ‫نمونە ‪ :9‬مه‌ال خزری رواری‬ ‫نمونە ‪ :2‬شێخ وه‌سیمی ته‌خته‌یی‬

‫ئایا له‌هجه‌ی گۆران زمانی ره‌سمی بوه؟‬ ‫هه‌ندێ له نوسه‌رانی کورد ئه‌ڵێن له‌هجه‌ی گۆران زمانی ره‌سمیی میرایه‌تی ئه‌رده‌اڵن بوه‪ .‬بۆ نمونه‪:‬‬ ‫محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامی له ل ‪ 96‬کتێبی "له‌یلێ و مه‌جنون" به‌غداد‪ .9185 ،‬هه‌مان بۆچون ده‌رئه‌بڕێ‪ .‬له‌م‬ ‫باره‌یه‌وه نوسیوێتی‪:‬‬ ‫"به هه‌ر حاڵ زاری کوردی هه‌ورامانی (گۆران) کۆنترین زاری کوردییه که شیعر و په‌خشان و رێڕه‌وی دینی‬ ‫پێ رازێنراوه‌ته‌وه‪ .‬ئه‌م شێوازه له کۆنه‌وه رواڵه‌تی‪ ،‬یاخود ئه‌رکێکی دینی که‌وته سه‌ر‪ ،‬ده‌وروبه‌ری ‪ 811‬کۆچی‬ ‫کاتی ئاشکرا بونی دینی کاکه‌یی (ئه‌هلی هه‌ق) سروده‌کان و رێڕه‌و په‌خشان نه‌ریتی دینیه‌کانیان به گۆران‬ ‫وتراون له به‌ر کراون و فه‌رمانیان پێ کرا‪.‬‬ ‫"ئاشکراشه‪ ،‬که سه‌رانسه‌ری فه‌رمانڕه‌وایی بابا ئه‌رده‌اڵنی شان به شانی زمانی دینی (ئه‌هلی هه‌ق) هه‌ر زمانی‬ ‫ره‌سمی بوه"‬ ‫هه‌روه‌ها‪:‬‬ ‫د مارف خه‌زنه‌دار‪ ،‬له (ل‪ )917‬ی به‌رگی سێیه‌می "مێژوی ئه‌ده‌بی کوردی" دا نوسیوێتی‪:‬‬ ‫"به‌اڵم زمانی ره‌سمی خوێندن و نوسین و شیعروتن به دیالێکتی گۆران بو‪ ،‬به تایبه‌تی له ئهردهاڵنا‪" .‬‬ ‫‪............‬‬ ‫زمانی ره‌سمی‪ ،‬واته زمانی به‌کارهێنراوی ناو داووده‌زگا ره‌سمیه‌کانی حکومه‌ت و نامه‌و نامه‌کاری نێوان‬ ‫فه‌رمانره‌واکان‪ .‬ئه‌وه‌ی زانراوه هیچ له‌هجه‌یه‌کی زمانی کوردی له هیچ میرایهتیهکی کوردی دا‪ ،‬له سه‌رانسه‌ری‬ ‫کوردستاندا‪ ،‬زمانی ره‌سمی نه‌بوه‪.‬‬

‫‪222‬‬


‫بەشی سێیەم‪ :‬سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی‬

‫میرایه‌تی ئه‌رده‌اڵن به‌شێ بوه له ده‌وڵه‌تی ئێران‪ .‬زمانی ره‌سمی ده‌وڵه‌تی ئێران فارسی بوه‪ .‬زمانی ره‌سمی‬ ‫میرایه‌تی ئه‌رده‌اڵن فارسی بوه‪ .‬هه‌مو ئه‌و نامانه‌ی که له فه‌رمانڕه‌وایانی ئه‌رده‌اڵن به‌جێ ماوه‪ ،‬چ ئه‌وانه‌ی له ناو‬ ‫خۆیاندا بۆ یه‌کترییان نوسیوه و چ ئه‌وانه‌ی ناردویانه بۆ شا و کاربه‌ده‌ستانی تری ئێران‪ ،‬به فارسی بون‪.‬‬ ‫زمانی مزگه‌وت و مه‌دره‌سه‌کانی ئیسالم له‌م ناوچه‌یه‌دا عه‌ره‌بی بوه‪ .‬قورئان و حه‌دیس و شه‌ریعه‌تی ئیسالم و‬ ‫زانسته دینیه‌کانی تێدا خوێنراوه‪ .‬له پاڵ ئه‌مه‌ش دا فارسی خوێنراوه و فێری بون‪.‬‬ ‫فارسی هه‌ر ئه‌وه نه‌بوه زمانی ره‌سمی ده‌وڵه‌تی بوبێ به‌ڵکو سه‌رچاوه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و‬ ‫زانست بوه‪.‬‬ ‫مه‌ال ئه‌بو به‌کری موصهنیف‪ ،‬که یه‌کێکه له بلیمه‌ته هه‌ڵکه‌وتوه‌کانی ناوچه‌که و هه‌ر له ناوچه‌که‌شدا ژیاوه و‬ ‫مردوه چه‌ندین کتێبی داناوه‪:‬‬ ‫سه‌ید ئه‌بوبه‌کر کوڕی هیدایهتواڵ حوسه‌ینی گۆرانی ساڵی ‪ 9191‬مردوه له گوندی چۆری مه‌ریوان نێژراوه‪.‬‬ ‫چور له خواروی قه‌اڵی مه‌ریوانه گۆیا ئه‌م گونده له الیه‌ن خان ئه‌حمه‌د خانه‌وه به‌و دراوه ئه‌و زه‌مانه مه‌ریوان‬ ‫به‌شێ بوه له شاره‌زور‬ ‫"الوضوح في شرح المحرر"‬ ‫"طبقات الشافعیة" ساڵی ‪ 9256‬له به‌غداد چاپ کراوه‪ ،‬ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی که قسه‌کانی ئیمامی شافعییان‬ ‫وتۆته‌وه‬ ‫"سیراج الطریق" و"ریاض الخلود"‪ ،‬که دو کتێبن له حیکمه‌ت و فه‌لسه‌فه و ئامۆژگاری دا به فارسی‪.‬‬ ‫"سیراج الطریق" ی ساڵی ‪ 118‬داناوه‪ ،‬عیرفان و ئه‌خالق‪ ،‬چیرۆک و شیعری تیایه‬ ‫"ریاض الخلود" ی ساڵی ‪ 181‬نوسیوه‪.‬‬ ‫زهجرت نهصد و هشتاد و نه بود‬ ‫در آن دم کاین معانی روی بنمود‬ ‫نه دانش مطلوب و نه علم مرغوب‬ ‫زمانی پرفتن شه‌ری پر آشوب‬ ‫غم و اندوه باریدی بهرکس‬ ‫تو گوئی هردم از چرخ مقوس‬ ‫ده‌ی بود از والیت برکناری‬ ‫خصوصا بندهرا در کوهساری‬ ‫بغارت میشدی هر صبح و هر شام‬ ‫گه‌ی از ظالمان اهل اسالم‬ ‫‪....‬‬ ‫جهان را دیدم از تصنیف خالی‬ ‫دراین اشفتگی و زشت حالی‬ ‫به‌م بستم ز فضل حی خالق‪...‬‬ ‫زبهر اخرت این چند اوراق‬ ‫"له‌و کاته‌دا که ئه‌م مه‌عنایانه رویه‌ک بنوێنن‬ ‫ساڵی کۆچی نۆسه‌دو هه‌شتاونۆ بو‬ ‫زه‌مانێ پڕ فیتنه‪ ،‬شارێ پڕ ئاشوب‬ ‫نه دانش مه‌تلوب‪ ،‬نه عیلم مه‌رغوب‬ ‫تۆ ئه‌ڵێی هه‌رده‌م له چه‌رخی مقوس‬ ‫غه‌م و ئهندوه له هه‌مو که‌س باریوه‬ ‫به تایبه‌تی به‌نده له کۆسارێ‬ ‫گوندێکی بو‪ ،‬له والیه‌ت به‌رکه‌نار بو‬ ‫گاهێ له الیه‌ن زاڵمانی ئه‌هلی ئیسالمه‌وه به‌یانی و ئێواره تااڵن ئه‌کرا‬ ‫‪222‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫له‌م ئاشوفتهگی و حاڵخراپیهدا‬ ‫جیهانم بینی له تهصنیف خالی‬ ‫له پێناوی ئاخیره‌تدا ئه‌م چه‌ند په‌ڕانه‌م پێکه‌وه به‌ست به فه‌زلی حی خالق" (محمد مکری‪ ،‬مجله یادگار‪ ،‬سال‬ ‫پنجم‪ ،‬شماره ششم وهفتم‪ ،‬ص ‪).18-28‬‬ ‫ئه‌یتوانی چیرۆکه‌کانی‪ ،‬که ساده و پێویستی به زمانی ئاڵۆز نیه‪ ،‬ئه‌م دو کتێبه به کوردی گۆرانی بنوسێ‪ ،‬به‌اڵم‬ ‫هه‌ردوکیانی به فارسی نوسیوه‪ .‬له به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ک زمانی فارسی ته‌نیا زمانی ره‌سمی ده‌وڵه‌تی بوه‪ ،‬به‌ڵکو‬ ‫زمانی ناو دیوه‌خان و مزگه‌وت و کۆڕه ئه‌ده‌بیه‌کانی چینی دهسهاڵتداریش بوه‪.‬‬ ‫(تێبینی) د محمد مکری له دو ژماره‌ی مجله یادگاردا باسی مه‌ال ئه‌بوبه‌کری موصهنیف ئه‌کا و‪ ،‬چیرۆکێ له یه‌کێ‬ ‫کتێبه‌کانیه‌وه ئه‌گوێزێته‌وه‪ ،‬که له سه‌ر گۆلی زرێبار نوسیوێتی ئه‌وه‌نده ساده‌یه بلیمهتیکی وه‌کو ئه‌و ئه‌گه‌ر‬ ‫بیویستایه ئه‌یتوانی به زمانه‌که‌ی خۆی که پێی دواوه بنوسێ‪.‬‬ ‫هیچ نیشانه‌یه‌ک نیه بۆ ئه‌وه‌ی هیچکام له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌رده‌اڵن‪ ،‬به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی گه‌یشتونه‌ته پله‌ی‬ ‫"والی کوردستان" بایه‌خیان دابێ به له‌هجه‌ی گۆران و‪ ،‬هانی که‌سێکیان دابێ به‌م له‌هجه‌یه مێژوی بنه‌ماڵه‌که‌یان‬ ‫بنوسێته‌وه‪ ،‬یان داستان و جه‌نگنامه و شیعریان پێ دابنێ‪ ،‬به‌ڵکو پێچه‌وانه‌که‌ی ئه‌بینرێ‪:‬‬ ‫یه‌که‌م‪ ،‬هه‌مو نامهکاریهکانی نێوان ئه‌رده‌اڵن و ناوه‌ندی ده‌سه‌اڵتی ئێرانی‪ ،‬له هه‌ر پایته‌ختێکی ده‌وڵه‌ت بوبێ و‪،‬‬ ‫له سه‌رده‌می هه‌ر شا و زنجیره‌یه‌ک دا بوبێ‪ ،‬سه‌فه‌وی‪ ،‬ئه‌فشاری‪ ،‬زه‌ند‪ ،‬قاجاری به فارسی بوه‪.‬‬ ‫دوه‌م‪ ،‬هه‌مو ئه‌و مێژوانه‌ی میرایه‌تی ئه‌رده‌اڵن که له سه‌ر داوای والیه‌کانی نوسراونه‌ته‌وه‪ ،‬یان نوسه‌ره‌کان به‬ ‫ده‌سپێشخه‌ری خۆیان نوسیویانه‌ته‌وه‪ ،‬به فارسی بون‪:‬‬ ‫زیاتر له ‪ 91‬مێژوی ئه‌رده‌اڵن‪ ،‬که مێژونوسه‌کانی ئه‌رده‌اڵن نوسیویانه‪ ،‬له‌وانه قازی مه‌ال محه‌مه‌د‬ ‫شه‌ریف‪ ،‬خوسره‌و به‌گی ئه‌رده‌اڵن‪ ،‬مه‌ستوره‪ ،‬میرزا شوکرواڵ‪ ...‬هه‌مویان به زمانی فارسی نوسراون‪.‬‬ ‫حوزنی موکریانی که یه‌کێکیانی به خه‌تی دانه‌ره‌که‌ی له به‌ر ده‌ستدا بوه‪ ،‬چه‌ند به‌شێکی له فارسیه‌وه‬ ‫کردوه به کوردی و به زنجیره له ژماره ‪ 22‬ی به‌رگی شه‌شه‌می ده‌نگی گێتیی تازه دا باڵویکردۆتهوه‪.‬‬ ‫‪.........‬‬ ‫سێیه‌م‪ ،‬هه‌مو ئه‌و شاعیرانه‌ی له‌م بنه‌ماڵه‌یه‌دا هه‌ڵکه‌وتون‪ ،‬یا نزیک بون به‌م بنه‌ماڵه‌یه‪ ،‬شیعر و دیوانیان به‬ ‫فارسی داناوه نه‌ک به له‌هجه‌ی گۆران‪:‬‬ ‫خه‌سره‌و به‌گی موسه‌نیف جه‌وهه‌ری‬ ‫حه‌سه‌نعه‌لی خان‬ ‫خه‌سره‌و خانی ناکام‬ ‫مه‌ستوره‪ ،‬ماهشهرهف خانم‬ ‫مه‌ستوره سه‌ره‌ڕای مێژوه‌که‌ی و کتێبی عه‌قیده‌که‌ی سه‌راپای دیوانه‌که‌ی به فارسیه‪ .‬ته‌نیا شیعرێکی‬ ‫کوردی بابانی ئه‌درێته پاڵ مه‌ستوره ئه‌ویش ته‌رجومه‌ی شیعرێکی فارسی مهستورهیه پیره‌مێرد‬

‫‪222‬‬


‫بەشی سێیەم‪ :‬سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی‬

‫کردویه‌تی به کوردی و له چله‌کان دا له گه‌ڵ زنجیره‌یه‌ک شیعری تری مه‌ستوره له ژین دا باڵوی‬ ‫کردونه‌ته‌وه‪.‬‬ ‫میرزا عهبدواڵی مونشی متخلص به ره‌ونه‌ق "حدیقه امان الله‌ی" که‪" :‬ته‌زکه‌ره" یه‌که بۆ باسی ژیانی‬ ‫شاعیره‌کانی ئه‌رده‌اڵن و نمونه‌ی شیعره‌کانیان هه‌موی بۆ ئه‌وانه ته‌رخان کردوه که به فارسی شیعریان داناوه‪،‬‬ ‫یه‌ک ئاماژه‌ی تێدا نیه بۆ هیچ شاعیرێ که به کوردی شیعری دانابێ‪ .‬ره‌ونه‌ق خۆیشی شیعره‌کانی به فارسی‬ ‫هه‌ڵبه‌ستوه‪.‬‬ ‫ره‌نگه هۆیه‌کی گرنگی پاشه‌کشه‌ی مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بیی گۆران‪ ،‬به‌و ده‌وڵه‌مه‌ندیه زۆره‌یه‌وه‪ ،‬له به‌رده‌م مه‌دره‌سه‌ی‬ ‫بابان دا ئه‌وه بوبێ‪ ،‬والیه‌کانی ئه‌رده‌اڵن نوسینیان به‌م له‌هجه‌یه فه‌رامۆش کردوه‪ ،‬له به‌رامبه‌ردا میره‌کانی بابان‬ ‫هانی شاعیره‌کانی ئه‌ماره‌ته‌که‌ی خۆیان داوه به‌م زمانه بنوسن‪.‬‬ ‫بنه‌ماڵه‌ی ئه‌رده‌اڵن تێکه‌اڵو بون له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شاکانی ئێران‪ ،‬ژن و ژنخوازییان که‌وتۆته به‌ینه‌وه‪:‬‬ ‫خان ئه‌حمه‌د خان‪ ،‬له ده‌رباری سه‌فه‌وی دا بارمته بوه و‪ ،‬له‌وێ په‌روه‌رده کراوه‪ ،‬ژنه‌که‌ی له بنه‌ماڵه‌ی شاکانی‬ ‫سه‌فه‌وی بوه و‪ ،‬هه‌ڵۆخانی باوکی له سه‌ر داوای شا به گیراوی ره‌وانه‌ی ئه‌سفه‌هان کردوه‪.‬‬ ‫سوهرابی کوڕی خان ئه‌حمه‌د خان له ده‌رباری سه‌فه‌وی دا په‌روه‌رده کراوه‬ ‫ئهمانواڵ خان‪ ،‬سه‌رو ناز خانمی له فه‌تحعه‌لی شاوه بۆ هاوسه‌ری به دیاری پێ گه‌یشتوه‬ ‫خه‌سره‌و خانی کوڕی ئهمانواڵخان‪ ،‬توبا خانمی کچی فه‌تحعه‌لی شا‪ ،‬بۆته هاوسه‌ری‪ ،‬که ئه‌ویش چه‌ند کوڕێکی‬ ‫لێ که‌وتۆته‌وه نیوه ئه‌رده‌اڵنی و نیوه قاجاری بون‪ ،‬هه‌ر یه‌که‌یان بۆ ماوه‌یه‌ک والی سنه بون‪.‬‬ ‫جگه له‌م خزمایه‌تیه هاومه‌زه‌بی شیعه‌یه‌تی سه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌رده‌اڵن و بنه‌ماڵه‌ی شای ئێران و مه‌زه‌بی ره‌سمی‬ ‫ئێران هۆیه‌کی تری نزیکی ئه‌م دو بنه‌ماڵه‌یه بوه‪ ،‬که کاریگه‌ری هه‌بوه له سه‌ر باری رۆشنبیری و‪ ،‬فه‌رهه‌نگی به‬ ‫گشتی‪.‬‬ ‫زمانی عه‌ره‌بی به هۆی ئاینی ئیسالم و ناوه‌نده فه‌رهه‌نگیه به‌هێزه‌کانی قاهیره‪ ،‬شام‪ ،‬به‌غدا‪ ،‬مه‌که و مه‌دینه‬ ‫زمانی فارسی به هۆی زیندوکردنه‌وه‌ی مێژوی ئێران و ناوه‌نده فه‌رهه‌نگیه به‌هێزه‌کانی خوراسان و‪ ،‬دواتر‬ ‫ته‌ورێز‪ ،‬شیراز‪ ،‬مه‌شهه‌د‪ ،‬ئه‌سفه‌هان‪ ،‬تاران‪...‬‬ ‫زمانی تورکی له دوای ئه‌وان به هۆی دروستبونی ده‌وڵه‌تی عوسمانیەوه ‪...‬‬ ‫ئه‌م زمانانه وه‌کو زمانی ره‌سمی کاروباری ده‌وڵه‌تداری و زمانی نوسینی ئه‌ده‌بی له ناوچه‌که‌دا باڵوبونهوه‪.‬‬ ‫کورد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی تایبه‌ت به خۆی دابمه‌زرێنێ تا سه‌رده‌مێکی دره‌نگ زمانی‬ ‫کوردی نه‌بو به زمانی نوسینی ئه‌ده‌بی و زمانی کوردی هه‌رگیز نه‌بو به زمانێکی یه‌کگرتو‪ ،‬هیچ لههجهیهکیشی‬ ‫هیچ کاتێک و له هیچ سه‌رده‌میك دا‪ ،‬نه‌بو به زمانی ره‌سمی هیچ یه‌کێ له میرایهتیهکانی کورد‪ .‬جا ئه‌بێ ئه‌و‬ ‫زمانه ره‌سمیه‌ی گۆران‪ ،‬که ئه‌مان باسی ئه‌که‌ن‪ ،‬له کوێی ئه‌رده‌اڵن کاری پێ کرابێ؟‬

‫سەرچاوە‪:‬‬

‫دیوانی بێسارانی‪ ،‬بەرگی یەکەم‪ ،‬کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوەی کیومرث نیک رفتار‪ ،‬بەغداد‪.9182 ،‬‬ ‫دیوانی بێسارانی‪ ،‬کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوەی حەکیم مەال ساڵح‪ ،‬سەنەندوج‪.9275 ،‬‬ ‫دیوانی رهنجوری‪ ،‬کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوەی محەمەد عەلی قەرەداخی‪ ،‬بەغداد‪.9182 ،‬‬

‫‪222‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬ ‫دیوانی مه‌وله‌وی‪ ،‬کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوەی مەال عبدالکریمی مدرس‪ ،‬بەغداد‪،‬‬ ‫دیوانی مەولەوی‪ ،‬کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوەی مەال عبدالکریمی مدرس‪ ،‬لە گەڵ چەند لێکۆڵینەوەیەکی گۆران‪ ،‬محەمەدی مەال‬ ‫کەریم‪ ،‬حەکیم مەال ساڵح‪ ،‬ئەنوەر قادر محەمەد‪ ،‬دەزگای سەردەم‪ ،‬سلێمانی‪.2116 ،‬‬ ‫دیوانی وه‌لی دێوانه‪ ،‬کۆکردنەوەی مەحمود خاکی‪ ،‬سلێمانی‪ .9171 ،‬چاپی دوەم‪ ،‬سلێمانی‪...،‬‬ ‫دیوانی وەلی دێوانە‪ ،‬ژیان و بەسەرهات و هۆنراوە‪ ،‬کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوەی‪ ،‬عوسمان هەورامی‪ ،‬بەغداد‪.9176 ،‬‬ ‫دیوانی ئەحمەد بەگی کۆماسی‪ ،‬کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوەی محەمەد حەلی سوڵتانی‪ ،‬تاران‪.9281 ،‬‬ ‫که‌شکۆڵی شێخ موئمینی مه‌ردۆخی‪ ،‬ئەنوەری سوڵتانی‪ ،‬چاپی لەندەن‪ ،‬هەروەها چاپی هەولێر‬ ‫که‌شکۆڵی شیعری کوردی‪ ،‬بەرگی ‪ ،6 – 9‬محەمەد عەلی قه‌ره‌داخی‪ ،‬چاپی بەغداد‬ ‫حه‌دیقه‌ی سوڵتانی‪ ،‬محەمەد عەلی سوڵتانی‪ ،‬چاپی تاران‬ ‫رۆژنامەی کوردستان‪ ،‬چاپی تاران‪ ،‬ژمارەکانی سااڵنی ‪.9169 – 9151‬‬

‫‪222‬‬


‫بەشی سێیەم‪ :‬سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی‬

‫داستانی هۆنراوه‬ ‫یه‌کێ له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌ده‌بی مه‌دره‌سه‌ی گۆران هۆنینه‌وه‌ی داستانه‪ .‬داستانه‌کان هه‌موی به کێشی ده‬ ‫بڕگه‌یی و به قاڵبی مه‌سنه‌وی هۆنراونه‌ته‌وه‪ .‬گه‌نجینه‌یه‌کی گه‌وره‌ی زمان و فه‌رهه‌نگ و نه‌ریتی کورده‌وارین‪ .‬له‬ ‫مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بی بابان دا ئه‌م بابه‌ته نه‌بوه‪ ،‬یا ئه‌وه‌نده ده‌گمه‌نه به نه‌بو دائه‌نرێ‪ .‬له مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بی‬ ‫کرمانجی سه‌رودا هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه‪ .‬به‌م له‌هجه‌یه چه‌ندین داستان هۆنراونه‌ته‌وه‪ ،‬به‌اڵم ئه‌وه‌ی باڵ‌و‬ ‫کراوه‌ته‌وه به چه‌ندایه‌تی که‌متره له دانراوه‌کانی هه‌ورامی‪ .‬ره‌نگه شتێ که ئه‌م دو مه‌دره‌سه‌یه له یه‌ک جیا‬ ‫بکاته‌وه ئه‌وه‌بێ له مه‌دره‌سه‌ی کرمانجی دا‪ ،‬چیرۆکی زاره‌کی کوردی‪ ،‬که له ناو خه‌ڵک دا‪ ،‬باو بون بۆته‬ ‫که‌ره‌سه‌ته‌ی هۆنینه‌وه‌ی داستانه‌که له‌وانه مهم و زینی خانی‪ ،‬که‌چی له داستانه هه‌ورامیه‌کان دا سه‌رچاوه‌کانیان‬ ‫شاکاره ئه‌ده‌بیه‌کانی زمانی فارسین‪.‬‬

‫‪ .9‬زانیاری ده‌رباره‌ی داستانه‌کان‬ ‫‪ .2‬پۆلێنی داستانه‌کان‬ ‫‪ .2‬سه‌رچاوه‌ی داستانه‌کان‬

‫زانیاری ده‌رباره‌ی داستانه‌کان‬ ‫سه‌رچاوه‌ی ونبو‬ ‫کورد له کوردستانی عیراق دا کتێبخانه‌یه‌کی گشتی نه‌بوه ببێته ناوه‌ندی کۆکردنه‌وه‌ی ده‌سنوس‪ .‬له هه‌ندێ له‬ ‫شاره‌کانی دا هه‌ندێ کتێبخانه‌ی گشتی هه‌بون ئه‌وانه‌ش حکومه‌تی عیراق وه‌کو ده‌زگای ناوچه‌یی دای‬ ‫مه‌زراندون ته‌نیا کتێبی چاپکراویان تێدا بوه‪.‬‬

‫‪222‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫هه‌ندێ ده‌سنوس ره‌نگه له مه‌کته‌به‌ی تایبه‌تی هه‌ندێ بنه‌ماڵه و هه‌ندێ مزگه‌وت و مه‌دره‌سه‌دا ههبوبێ‪ ،‬به‌اڵم هیچ‬ ‫کات مه‌کته‌به‌یه‌ک نه‌بوه ناوه‌ندی کۆکردنه‌وه‌ی ده‌سنوسه کوردی و ناکوردیه‌کانی ناو کوردستان بوبێ‪.‬‬ ‫نائارامی هه‌لومه‌رجی سیاسی کوردستان هه‌روه‌کو چه‌ند جار بۆته هۆی وێرانبونی شار و دێهاتی کوردستان‪،‬‬ ‫به‌وجۆره‌ش بۆته هۆی فه‌وتانی هه‌رچی له ناو ئه‌و خان‌و و مااڵنهدا بوه له ناو ئه‌وانه‌دا به‌ڵگه و ده‌سنوس‪.‬‬ ‫له ناو گۆڤار و رۆژنامه کوردیه‌کان دا هه‌ندێ جار هه‌ندێ له نوسه‌ران باسیان له هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی به نرخ‬ ‫کردوه‪ ،‬ئێستا که‌س سهروسۆراخیان نازانێ‪ ،‬بۆ نمونه‪:‬‬ ‫نمونه ‪:1‬‬ ‫حسێن حوزنی موکریانی ئه‌و ده‌مه‌ی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری "ده‌نگی گیتیی تازه" بوه له به‌غداد له وتارێک دا که‬ ‫به دو به‌ش له ژێر سه‌ردێڕی "نامه نوسراوه‌کانی کوردی" که ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ی نوسیوه‪ ،‬له باتی "داستان"‬ ‫وشه‌ی "نامه" ی به کار هێناوه‪( .‬ده‌نگی گێتیی تازه‪ ،‬ژ ‪ 92‬ساڵی سێیه‌م ‪29‬ی کانونی دوه‌می ‪)9116‬‬ ‫له به‌شی دوه‌می وتاره‌که‌ی دا نوسیوێتی‪:‬‬ ‫"به‌اڵم ناشوکری نه‌بێ گه‌لێک له‌و نامانه ئه‌وانه‌یان تێدا نیه‪ .‬هه‌روه‌ک ئێستا له الی خۆم چه‌ند نامهییکی که‌وا‬ ‫له‌م وتاره‌دا ناویان ده‌به‌م‪ ،‬وه یه‌ک دو شیعری سه‌ره‌تایه‌کانیشیان نیشان ده‌ده‌م‪ ،‬دیار ده‌کرێت که له هیچ کامیان‬ ‫دا ناوونیشانی خاوه‌ند و نویسهر و ساڵی دانانی نیه‪ .‬وه له الی گه‌لێ که‌سانی دیکه‌ش هه‌مو جۆره نامهییکی‬ ‫وا هه‌ن که موئهلیفیان نادیاره‪ .‬وه له نویسینهوهشیان دا گه‌لێک شێوه و ته‌رزی نه‌زمی له الیه‌ن نویسهرهکانهوه‬ ‫تێک دراوه‪ ".‬حوزنی بۆ نمونه ناوی شه‌ش له‌و نامانه‌ی هێناوه که الی خۆی هه‌بون‪ :‬وه‌ره‌ق و گوڵ‪ .‬شاد نامه‪.‬‬ ‫دره‌خت نامه‪ .‬برزو و فهالمرز نامه‪ .‬به‌وری به‌یان نامه‪ .‬جه‌نگ نامه‌ی رۆسته‌م و زۆراب‪ .‬مه‌نیج و بیژه‌ن نامه‪.‬‬ ‫له‌یله و مه‌جروم‪( .‬ژ ‪ 92‬ساڵی سێیه‌م ‪28‬ی کانونی دوه‌می ‪)9116‬‬ ‫حوزنی له ژماره‌یه‌کی تری گۆڤاره‌که‌دا باسی ده‌سنوسێکی "شیرین و فه‌رهاد" ئه‌کا که محه‌مه‌د سادق ناوێک‬ ‫نوسیوێتیه‌وه ‪ 216‬الپه‌ڕه بوه و هه‌ر الپهڕهیهکی ‪ 22‬شیعری تێدابوه‪ ،‬و "به ‪ 21‬نیگاری رهنگاندراو‬ ‫رازاندویه‌تیه‌وه"‪ .‬حوزنی له‌م باره‌یه‌وه نوسیوێتی ئه‌ڵێ‪" :‬خانای قوبادی هه‌ر چه‌ند له ته‌ڕ و ئاوداری و خۆش و‬ ‫رێکی و سواری شیعردا هونه‌ری نواند بێ‪ ،‬به‌اڵم محه‌مه‌د سادق نویسهر له نوسینی و نیگار و وێنه‌دا شاهکاری‬ ‫کوردێکی نێو شاخ و کێوه‌کانی الدێی نیشان داوه که له‌و سه‌دانه‌دا له دێهاته‌کانی کوردستانیشدا چی هونه‌ر و‬ ‫زانینێک له کاردا بوه‪( "...‬ژ ‪2‬ی به‌رگی پێنجه‌م‪ ،‬ساڵی سێیه‌م‪ ،9115 ،‬ده‌نگی گێتیی تازه)‬ ‫حوزنی له ژێر سه‌رناوی "نامه و نوسراوێکی دێریکی به نرخ‪ :‬مێژوی فه‌رمانڕه‌واکانی ئه‌رده‌اڵن" نوسیوێتی‪:‬‬ ‫"ساڵی ‪9211‬ی هیجری میرزا ئیسماعیل کوڕی مه‌ال محه‌مه‌د حسه‌ین له شاری سنه له سه‌ر فه‌رمایشتی‬ ‫خوسره‌و خان والی کوردستان له ته‌مه‌نی ‪ 61‬ساڵی دا میژوی بنه‌ماڵه و فه‌رمانڕه‌واکانی کوردی ئه‌رده‌اڵنی له‬ ‫سه‌ره‌تاوه تا ساڵی بێژراوی ته‌ئلیف کرد‪ .‬ئه‌و کتێبه گرانبا و به نرخی تاریخی کوردستانی ئه‌رده‌اڵن که‬ ‫موئه‌لیف به جوانترین نوسینی نوسیوه‌ته‌وه و که‌ناری الپه‌ڕه‌کانی زێڕبافت کردوه که ئێستا له ده‌ستمان دایه‪،‬‬ ‫وا دو الپه‌ڕه‌ی ئه‌و کتێبه به قیمه‌ته که ‪ 1‬و ‪ 5‬ن وه ناوی موئه‌لیف و خوسره و خانی تێدان ئه‌مه‌یه له‌م الپه‌ڕه‌ی‬ ‫کۆوارهکهمان دا پێشکه‌ش به خوێنده‌واره خۆشه‌ویسته‌کان ده‌که‌ین‪ ....‬تاد" (ده‌نگی گێتیی تازه‪ ،‬ساڵی سێیه‌م‪،‬‬ ‫به‌رگی شه‌شه‌م‪ ،‬ژماره ‪)22‬‬

‫‪222‬‬


‫بەشی سێیەم‪ :‬سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی‬

‫حوزنی چه‌ند به‌شێکی ئه‌م مێژوه‌ی کردۆته کوردی به زنجیره له گۆڤاره‌که‌ی دا باڵویکردۆتهوه‪ .‬له گه‌ڵ‬ ‫وه‌ستانی گۆڤاره‌که‌دا به‌شه‌کانی تری باڵ‌و نه‌کردونه‌ته‌وه‪.‬‬ ‫نمونه ‪:2‬‬ ‫پیره‌مێرد له کۆتایی چله‌کان دا ئاماژه‌ی بۆ "یوسف و زڵێخا" یه‌ک کردوه که ره‌نگه جیا بێ له‌مه‌ی باڵ‌و‬ ‫کراوه‌ته‌وه‪ .‬پیرەمێرد بۆ حوزنی نوسیوه‪:‬‬ ‫"استادی پر هونەری مەزن سید حزنی‬ ‫تۆ لە کۆکردنەوەی یادداشتە کوردیەکاندا خدمەتێکی زۆرت کردوە شیرین و خسروی خانای قوبادیت وە چنگ‬ ‫کەوتوە کە الی منیش هەیە جگە لەوە یوسف و زلێخایەکی تەواوی کوردیم الیە سەرداستانەکەی ئەڵێ‪:‬‬ ‫بە فهضل ئیعجاز مسته‌فای مورسه‌ل‬ ‫بە تۆفیقی حق دانای له‌م یهزهل‬ ‫بکەرون بەیان شیرین حیکایەت‬ ‫خودای بانی سەر بدۆ هیدایەت‬ ‫زاهیر بو ته‌مام مه‌عنای پنهانی‬ ‫بە له‌فزی کوردی و شێوەی گۆرانی‬ ‫ئینجا بە تەواوی حیکایەتی یوسف و زلێخا ئەنوسێ بەاڵم ناڵێ کێ وتویە‪ .‬ئەڵێ مبارک‪ ...‬بو ئەی مەال‬ ‫رۆستەم‪ ...‬ئێستا نازانم مؤلفەکەی کێیە‪ .‬ئایا ئێوە یوسف و زلیخای واتان دیوە یان‪( "...‬ژین‪ ،‬ژ‪2 .895 :‬ی‬ ‫کانونی سانی ‪)9116‬‬ ‫هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه جارێکی تر پیره‌مێرد نوسیوێتی‪:‬‬ ‫"استادی خۆم سید حزنی‬ ‫داستانه چاپکراوه‌که‌ی شیرین و فه‌رهادم پێگه‌یشت! تۆیش ره‌نجی فه‌رهاد بۆ ئاساری کوردی ئه‌ده‌ی جێی‬ ‫ئافه‌رینه یوسف و زلیخایهکی ده‌ستخه‌تی ته‌واوم له الیه خۆم پیری په‌کی خستوم مه‌گه‌ر بینێرم بۆ تۆ خوا‬ ‫پاداشی ره‌نج و ئهمهکت بداته‌وه‪ .‬پیره‌مێردی شاگردی شاگردت" (ده‌نگی گێتیی تازه‪ ،‬به‌رگ‪ /26 :‬ل‪)117:‬‬ ‫هەر پیره‌مێرد له باسی دیوانی مه‌ستوره‌ی ئه‌رده‌اڵنی دا له ژێر سه‌رناوی "جه‌وهه‌ری كوردی" دا نوسیوێتی‪:‬‬ ‫‪........‬‬ ‫"هێشتا زۆری وامان هه‌یه بۆمان نه‌هاتۆته نوسین‪ ،‬له میانه‌ی ئه‌وانه‌دا كچه كوردێكی وه‌ك تیشكی ڕۆژ له‬ ‫ئاسمانی كوردستاندا بدره‌وشێته‌وه به شیعر و‪ ،‬له شیعره‌كانی زیاتر به خه‌تی شكسته‌ی فارسی‪ ،‬كه ئه‌توانم‬ ‫بڵێم له هه‌مو ئێران‌دا وێنه‌ی ئه‌و خه‌ته جوانه نه‌بینراوه‪ ،‬گه‌وهه‌رێكی شه‌وچراغی كوردستانه‪ ،‬مه‌ستوره ناوه‪ .‬به‬ ‫خه‌تی خۆی شیعره‌كانی خۆی و دیوانی خوسره‌و خانی والی نوسراوه‌ته‌وه له المه‪ .‬من به‌ش به حاڵی خۆم كه‬ ‫خه‌تی فارسی‪ :‬ته‌علیق و شكسته و خه‌تی دیوانی و سولس و توركی و چی و چی ‪ ...‬باش ئه‌نوسم و‪ ،‬له‬ ‫جوانیه‌كه‌ی زیاتر شاره‌زای قاعیده و سه‌بك و شێوه‌یان هه‌م‪ ،‬ناگه‌مه پایه‌ی نوسینی مه‌ستوره و شیعره‌كانیشی‬ ‫زۆر بااڵیه‪ .‬چه‌ندێك به‌ره به‌ره له ژین دا كردومه به كوردی بۆ ئه‌مه‌ی دوای من یه‌كێك له ژین دا كۆیان‬ ‫بكاته‌وه له چاپی بدا‪.‬‬ ‫‪..........‬‬ ‫"له بهیازهكهدا له پێشه‌وه بیست و پێنج غه‌زه‌لی له به‌حری ئه‌لفه‌وه تا به‌حری سین له ئه‌شعاری خوسره‌و خان‬ ‫نوسیوه‪ .‬دوای ئه‌وه له ژێر سه‌رله‌وحه‌ی (من افكار مذنبه الراقمه) دا دیوانی خۆی به‌و خه‌ته جوانه‬ ‫نوسیوه‌ته‌وه‪ .‬ئه‌گه‌ر بمێنم ئه‌و خه‌ته به فۆتۆگراف ئه‌كه‌م به قڵێشه و چاپی ئه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی مه‌شقی ئه‌و خه‌ته‬ ‫بین‪.‬‬

‫‪222‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫ئه‌و خه‌ته له ئه‌وه‌ل دێڕیه‌وه تا دوایی دێڕی یه‌ك نه‌سه‌ق و یه‌ك ره‌نگ‪ ،‬كه‌لیمه‌یه‌ك و حه‌رفێكی ناڕێك و‬ ‫غه‌ڵه‌تی تیا نیه‪ .. .‬تاد" (ژین‪ ،‬ژ ‪9 ،822‬ی ئاغستۆسی ‪)9116‬‬ ‫نمونه ‪:3‬‬ ‫محه‌مه‌د ئه‌مین کاردۆخی له باسی "ره‌ونه‌ق" دانه‌ری "حه‌دیقه‌ی خوسره‌وی" دا نوسیوتی‪:‬‬ ‫"شاعیری به ناوبانگ ره‌ونه‌ق‬ ‫"ره‌ونه‌ق له شیعری هه‌ر یه‌كێ له‌مانه چه‌ند غه‌زه‌ل و قه‌سیده‌یه‌ك هه‌ڵئه‌بژێرێت و ئه‌یكا به كتێب به ناوی‬ ‫(حدیقه‌ی خسروی) یه‌وه ئه‌ینوسێته‌وه‪ ،‬ئێستا كه خه‌ریكی نوسینی ئه‌م وتاره‌م عه‌ینی ئه‌و كتێبه‌م (به خه‌تی‬ ‫دانه‌ری) له بهردهسایه‪ ،‬ئه‌م كتێبه ‪ 212‬الپه‌ڕه‌یه‪ 55 ،‬الپه‌ڕه‌ی دوایی باسی ژیان و نمونه‌ی شیعری ره‌ونه‌ق‬ ‫خۆیه‌تی‪ .‬ئه‌میش وه‌كو شاعیره‌كانی پێش خۆی بۆ ده‌رخستنی هونه‌ری خۆی هه‌مو شیعره‌كانی به زمانی‬ ‫فارسی وتوه‪( ".‬گه‌الوێژ‪ ،‬ژ ‪ 91 – 1‬س ‪8‬ی ئه‌یلول و تشرینی یه‌كه‌می ‪ ،9117‬ل ‪).15 – 12‬‬ ‫كاردۆخی ژیاننامه‌ی چه‌ند شاعیرێکی له‌م كتێبه کردۆته کوردی و له گۆڤاری گه‌الوێژدا باڵوی کردۆته‌وه‪.‬‬ ‫ئه‌م کتێبه بریتیه له ژیننامه و نمونه‌ی شیعری کۆمه‌ڵێ له شاعیرانی فارسیبێژی ناوچه‌ی ئه‌رده‌اڵن‪ .‬ره‌ونه‌ق‬ ‫سه‌ره‌تا کتێبه‌که‌ی به ناوی خوسره‌و خانی ناکامه‌وه ناو ناوه "حه‌دیقه‌ی خوسره‌وی" به‌اڵم که خوسره‌و خان‬ ‫مردوه ناوی کتێبه‌که‌ی گۆڕیوه‌و به ناوی کوڕه‌که‌یه‌وه ناوی ناوه "حه‌دیقه‌ی ئامانواڵهی"‪.‬‬ ‫ئه‌م کتێبه سالی ‪ 9211‬هجری شمسی له ته‌ورێز "بتصحیح و تحشیه دکتر ع خیامپور" به ناوی "تذکره حدیقه‬ ‫امان الله‌ی" له الیه‌ن "مٶسسه تاریخ و فرهنگ ایران" ه‌وه چاپ کراوه‪ .‬له به‌ر ئه‌وه‌ی دەسنوسی نوسەریان دەس‬ ‫نەکەوتوە و ده‌سنوسه‌کانی ده‌گمه‌ن بون دانه‌یه‌کی ده‌سنوسی برازایه‌کی ره‌ونه‌قیان کردۆته بنچینه‌ی‬ ‫ساخکردنه‌وه‌ی کتێبه‌که‪.‬‬ ‫له ناو گۆڤار و رۆژنامه‌کان دا چه‌ندین باسی له‌م بابه‌ته سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌ی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی‬ ‫جۆراوجۆر هه‌یه‪ ،‬که ئێستا چاره‌نوسیان دیار نیه‪ ،‬نازانرێ ماون یا نه‌ماون‪ ،‬ئه‌گه‌ر ماون له کوێن و الی کێن‪.‬‬

‫سه‌رچاوه‌ی دۆزراوه‬ ‫سامانی فه‌رهه‌نگیی کورد له کتێبخانه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان دا باشتر هه‌ڵگیراون تا ناوه‌وه‌ی کوردستان‪.‬‬ ‫ره‌نگه نائارامی هه‌لومه‌رجی کوردستان و‪ ،‬به‌رته‌سکی بواری باڵ‌و کردنه‌وه‌ی زمان و ئه‌ده‌بی کوردی‪ ،‬ئه‌مه‬ ‫سه‌ره‌ڕای بێ ده ربایستی رۆشنبیرانی کورد خۆیان‪ ،‬کارێکی وای کردبێ به‌شێکی گرنگێ ئه‌م سامانه نه‌ته‌وه‌ییه‬ ‫فه‌وتابێ یان هێشتا له گۆشه‌ی فه‌رامۆشی دا بێ‪ ،‬به‌اڵم کتێبخانه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان‪ ،‬به تایبه‌تی‬ ‫کتێبخانه‌کانی ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و روسیا و به‌غداد هێشتا گه‌نجینه‌ی شاردراوه‌ی گه‌لێ به نرخ و هێژایان‬ ‫تێدایه‪ ،‬که سه‌رچاوه‌ی رونن بۆ لێکۆڵینه‌وه و ساخکردنه‌وه‌ی گه‌لێ له‌و به‌رهه‌مانه‌ی نه خۆیان و نه دانه‌ره‌کانیان‬ ‫به خوێنده‌وارانی کورد ئاشنا نین‪.‬‬ ‫نمونه ‪ :1‬ئاگاداریه‌کانی که‌مال فوئاد‬ ‫د‪ .‬که‌مال فوئاد‪ ،‬له کتێبه‌که‌ی دا به زمانی ئه‌ڵمانی‪:‬‬ ‫‪Kurdische Handschriften, Wiesbaden, F. Steiner 1970‬‬

‫‪222‬‬


‫بەشی سێیەم‪ :‬سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی‬

‫باس له چه‌ندین ده‌سنوسی کوردی ئه‌کا که له کتێبخانه‌کانی ئه‌ڵمانیادا پارێزراون‪ .‬له ناو ئه‌وانه‌دا چه‌ندین‬ ‫داستان و کۆمه‌ڵه شیعری تێ دایه که به له‌هجه‌ی گۆران هۆنراونه‌ته‌وه‪ ،‬له‌وانه‪" :‬شیرین و فه‌رهاد"‪" ،‬شیرین و‬ ‫خه‌سره‌و"‪" ،‬خورشید و خاوه‌ر"‪" ،‬له‌یل و مه‌جنون"‪" ،‬مه‌نیجه و بیژه‌ن"‪" ،‬به‌هرام و گولئهندام"‪" ،‬سه‌نعان و ته‌رسا"‪،‬‬ ‫"حه‌یده‌ر و سنه‌وبه‌ر"‪" ،‬حه‌وت خوانی رۆسـته‌م"‪" ،‬هه‌فت له‌شـکر"‪" ،‬رۆسـته‌م و زۆراب"‪" ،‬به‌وری به‌یان"‪" ،‬شه‌ڕی‬ ‫ئیمام عه‌لی له گه‌ڵ کافران"‪" ،‬شه‌ڕی محه‌مه‌دی حه‌نیفه له گه‌ڵ کافران"‪" ،‬ئیسماعیل نامه"‪" ،‬نادرنامه"‪" ،‬جه‌نگنامه‌ی‬ ‫شازاده محه‌مه‌د عه‌لی میرزا له گه‌ڵ که‌هیه پاشای به‌غداد"‪" ،‬گورگ و روباه"‪" ،‬گوربه و موش"‪" ،‬سوڵتان‬ ‫جومجومه"‪ ...‬هتد‪.‬‬ ‫نمونه ‪ :2‬ئاگاداریه‌کانی ئه‌نوه‌ری سوڵتانی‬ ‫ئه‌نوه‌ری سوڵتانی‪ ،‬له کتێبه‌که‌ی دا به زمانی کوردی‪:‬‬ ‫"‪ 29‬ده‌سنووسی کوردی (و فارسی سه‌باره‌ت به کورد) له کتێبخانه‌کانی به‌ریتانیادا"‪ ،‬چاپی کتێبی ئه‌رزان‪،‬‬ ‫سوید‪.9117 ،‬‬ ‫باس له چه‌ندین ده‌سنوسی کوردی ئه‌کا که له کتێبخانه‌کانی به‌ریتانیادا پارێزراون‪ .‬له ناو ئه‌وانه‌دا چه‌ندین‬ ‫داستان و کۆمه‌ڵه شیعری تێ دایه که به له‌هجه‌ی گۆران هۆنراونه‌ته‌وه‪ ،‬له‌وانه‪" :‬خوسره‌و و شیرین" ‪،‬‬ ‫"خورشیدی خاوه‌ر"‪" ،‬له‌یلی و مه‌جنون"‪" ،‬بارام و گوڵه‌ندام"‪.‬‬ ‫نمونه ‪ :3‬ئاگاداریه‌کانی مه‌عروف خه‌زنه‌دار‬ ‫دکتۆر مه‌عروف خه‌زنه‌دار‪ ،‬له کتێبه‌که‌ی دا به زمانی عه‌ره‌بی‪:‬‬ ‫"مخطوطات فریدة و مطبوعات نادرة"‪ ،‬الجز‌ء االول‪ ،‬بغداد ‪.9178‬‬ ‫باس له چه‌ندین ده‌سنوسی کوردی ئه‌کا که له کتێبخانه‌کانی روسیادا پارێزراون‪ .‬له ناو ئه‌وانه‌دا چه‌ندین‬ ‫داستان و کۆمه‌ڵه شیعری تێ دایه که به له‌هجه‌ی گۆران هۆنراونه‌ته‌وه‪ ،‬له‌وانه‪" :‬شیرین و فه‌رهاد"‪ ،‬به‌شێ له‬ ‫داستانی "له‌یلی و مه‌جنون"‪" ،‬جنگ ملخ باتش ملوچ"‪.‬‬ ‫نمونه ‪ :4‬ئاگاداریه‌کانی قه‌ره‌داخی‬ ‫محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داخی‪ ،‬له زنجیره‌ی نوسراوه‌کانی دا به زمانی کوردی‪:‬‬ ‫"بووژاندنه‌وه‌ی مێژوی زانایانی کورد"‪ ،‬به‌رگی یه‌که‌م‪ 9118 ،‬به‌غداد‪ .‬هه‌روه‌ها به‌رگه‌کانی تری‪.‬‬ ‫باس له چه‌ندین ده‌سنوسی کوردی ئه‌کا که له کتێبخانه‌کانی به‌غدادا پارێزراون‪ .‬له ناو ئه‌وانه‌دا چه‌ندین داستان‬ ‫و کۆمه‌ڵه شیعری تێ دایه که به له‌هجه‌ی گۆران هۆنراونه‌ته‌وه‪ ،‬له‌وانه‪" :‬له‌یل و مه‌جنون"‪" ،‬زه‌نبیل فرۆش"‪،‬‬ ‫"شیرین و خوسره‌و"‪" ،‬یوسف و زڵێخا"‪" ،‬شه‌ڕی ئیمام عه‌لی"‪" ،‬شه‌ڕی محه‌مه‌دی حه‌نیفه"‪" ،‬ئیسماعیلنامه"‪،‬‬ ‫"جه‌نگنامه‌ی شازاده محه‌مه‌د عه‌لی"‪" ،‬حه‌وت ره‌زم"‪" ،‬برزو و فهرامورز"‪" ،‬هه‌فت له‌شکر" ‪...‬‬

‫‪222‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫پۆلێنی داستانه‌کان‬ ‫‪ .9‬داستانی دڵداری‬ ‫‪ .2‬داستانی ئه‌خالقی‬ ‫‪ .2‬داستانی جه‌نگی‬ ‫داستانی دڵداری‬ ‫هەندێ لە داستانە بە ناوبانگەکانی رۆژهەاڵت کە لە ئەدەبی فارسی و عەرەبی دا باو بون‪ ،‬لە الیەن شاعیرانی‬ ‫گۆرانەوە بە شیعر هۆنراونەتەوە‪ .‬لە ئەدەبی فارسی وەرگیراون و هەندێکیان جلی کوردیان لە بەر کراوە‪.‬‬ ‫له‌وانه‪" :‬شیرین و فه‌رهاد"‪" ،‬له‌یل و مه‌جنون"‪" ،‬بارام و گوڵئه‌ندام"‪" ،‬خورشید و خاوه‌ر"‪" ،‬مه‌نیجه و بێژه‌ن"‪،‬‬ ‫"شێخی سه‌نعان و ته‌رسا"‪....‬‬ ‫نمونه ‪":1‬شیرین و خه‌سره‌و"‬ ‫نیزامی گه‌نجه‌وی به فارسی داستانی شیرین و خه‌سره‌وی به شیعری مه‌سنه‌وی هۆنیوه‌ته‌وه‪ .‬دوای نیزامی‬ ‫زیاتر له ‪ 21‬شاعیر به زمانی فارسی و چه‌ند شاعیرێ به زمانی تورکی هه‌مان داستانیان هۆنیوه‌ته‌وه‪ ،‬به‌اڵم‬ ‫هه‌مویان چاویان له نیزامی کردوه و داستانه‌که‌ی ئه‌و له چاو هه‌مویان دا سه‌رکه‌وتوتره‪.‬‬ ‫هه‌روه‌ها چه‌ندین شاعیری کورد به له‌هجه‌ی گۆران داستانی "شیرین و فه‌رهاد" و "شیرین و خوسره‌و" یان‬ ‫هۆنیوه‌ته‌وه‪ ،‬له‌وانه خانای قوبادی‪ ،‬میرزا شه‌فیع‪ ،‬مه‌ال وه‌له‌د خان‪ ،‬سه‌رچاوه‌ی هه‌مویان داستانه‌که‌ی نیزامی بوه‪.‬‬ ‫ئه‌م داستانه چه‌ند جارێ‪ ،‬به ناوی خانای قوبادیه‌وه‪ ،‬چاپ کراوه‪:‬‬ ‫جاری یه‌که‌م‪ ،‬حوزنی موکریانی به زنجیره له گۆڤاری "ده‌نگی گێتیی تازه" دا باڵوی کردۆته‌وه‪ ،‬دواتر له‬ ‫کتێبێک دا به کۆکراوه‌یی له به‌غداد چاپی کردۆته‌وه‪.‬‬ ‫جاری دوه‌م‪ ،‬موراد ئه‌وره‌نگ ساڵی ‪ 9161‬له تاران باڵوی کردۆته‌وه‪.‬‬ ‫جاری سێیه‌م‪ ،‬محه‌مه‌دی مه‌ال که‌ریم‪ ،‬له به‌غداد ساڵی ‪ 9175‬باڵوی کردۆته‌وه‪ .‬پێشه‌کیه‌کی شیکاری بۆ نوسیوه‬ ‫و‪ ،‬فه‌رهه‌نگێکی بۆ وشه نائاشناکانی داناوه‪.‬‬ ‫جاری چواره‌م‪ ،‬سدیق سه‌فی بۆره‌که‌یی‪ ،‬له تاران باڵوی کردۆته‌وه‪ ،‬پێشه‌کیه‌کی شیکاری بۆ نوسیوه و‪،‬‬ ‫فه‌رهه‌نگێکی بۆ وشه نائاشناکانی داناوه‪.‬‬ ‫ئه‌م داستانه چونکه چه‌ند شاعیری به توانا‪ ،‬هه‌ر یه‌که به پێی زه‌وق و سه‌لیقه‌ی خۆی‪ ،‬له داستانه‌که‌ی نیزامی‬ ‫وه‌رگرتوه‪ ،‬ره‌نگه تێکهاڵویهک له تێکسته‌کانیان دا دروست بوبێ‪ .‬تا ئێستا که‌سێ به‌راوردی تێکسته‬ ‫جیاوازه‌کانی نه‌کردوه و‪ ،‬جیاوازی پله‌ی ئه‌ده‌بی له گه‌ڵ یه‌کتری هه‌ڵ نهسهنگاندوه‪.‬‬ ‫نمونه ‪" :2‬خورشیدی خاوه‌ر"‬ ‫هۆنینه‌وه‌ی میرزا مسته‌فای دلێدلێ‬ ‫ئه‌م داستانه مه‌ریوانی ساڵی ‪ 9122‬له به‌غداد چاپی کردوه‪.‬‬

‫‪222‬‬


‫بەشی سێیەم‪ :‬سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی‬

‫پێ ئه‌چێ داستانی "خورشیدی خاوه‌ر" له الیه‌ن چه‌ند شاعیره‌وه به له‌هجه‌ی گۆرانی له سه‌رده‌می جیاوازدا‬ ‫هۆنرا بێته‌وه‪ .‬چه‌ند ده‌سنوسی جیاوازی له کتێبخانه‌کانی ئه‌ڵمانیا پارێزراوه‪ .‬سەرەتای یەکێ لەو دەسنوسانە‬ ‫بەمجۆرە دەس پێ ئەکا‪:‬‬ ‫سڕپۆشی سەتار‬ ‫یا یەدی قودرەت سڕپۆشی سەتار‬ ‫شکافندهی گوڵ جه ماوای موغار‬ ‫دانای لەم یەزەل قەیومی جەبار‬ ‫به‌ر له بەیتێکی بەشی کۆتایی دا ئەڵێ‪:‬‬ ‫پیرانی ماضی کەردەن ریوایەت‬ ‫وە لەفزی شیرین بشنەو حیکایەت‬ ‫سەرەتای یەکێکی تر لەو دەسنوسانە بەمجۆرە دەس پێ ئەکا‪:‬‬ ‫ئیبتیدا بەنام سەتاری سڕپۆش‬ ‫بواچیم صفات شاهان الل پوش‬ ‫ساحیب صەفی سان سپا‌ش صەدهەزار‬ ‫پادشاهێ بی نەخاوەر دیار‬ ‫لە کۆتایی دا ئەڵێ‪:‬‬ ‫مورادان دڵ حاصڵ کەردشان‬ ‫عومری درازی و سەر بەردشان‬ ‫گۆش مەدان وە دەنگ ناڵەی تەزەروان‬ ‫هەرشەب مەنۆشان باده‌ی ئەرغەوان‬ ‫ده‌سنوسێکی تری ئەم داستانە له کتێبخانه‌ی به‌ریتانیادا هه‌یه‪ .‬ئه‌نوه‌ری سوڵتانی مه‌زه‌ننه‌ی کردوه به دو هه‌زار‬ ‫به‌یت‪ .‬سه‌ره‌تاکه‌ی به‌مجۆره ده‌س پێ ئه‌کا‪:‬‬ ‫یاوام په‌ی ته‌عریف شای خاوه‌رزه‌مین‬ ‫دمای حه‌مدی زات جیهانئافهرین‬ ‫پادشاهێ بی نه موڵکی خاوه‌ر‬ ‫شنهفتم نه پیر دانای هونه‌روه‌ر‬ ‫له کۆتایی دا ئه‌ڵێ‪:‬‬ ‫که‌س نهداشت وه یاد ئه‌و رۆژی مه‌رده‌ن‬ ‫چل شه‌و و چل رۆژ عه‌روسی که‌رده‌ن‬ ‫زوما به‌ر محمد علیه السالم‬ ‫هه‌زاران درود‪ ،‬هه‌زاران سه‌الم‬

‫داستانی ئه‌خالقی‬ ‫له‌م جۆره داستانه‌دا به‌ها به‌رزه‌کانی ره‌وشتی مرۆڤ وه‌کو راستگۆیی‪ ،‬پاکی‪ ،‬جوامێری‪ ،‬له خۆبڕان و‬ ‫خۆنه‌ویستی‪ ،‬به‌رجه‌سته کراوه‪ .‬بیرۆکه‌ی چیرۆکه‌کانی هه‌ندێ له‌م داستانانه له کتێبه دینییه‌کان و باوه‌ڕ و‬ ‫ئه‌فسانه ئایینیه‌کانه‌وه وه‌رگیراون‪ .‬ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له پاڵه‌وانه‌کانی چیرۆکه‌کان له پێغهمهرانن‪ .‬له‌وانه‪" :‬یوسف‬ ‫و زڵێخا"‪" ،‬ئیسماعیلنامه"‪.‬‬ ‫نمونه ‪" :1‬یوسف و زڵێخا"‬ ‫هۆنینه‌وه‌ی خانای قوبادی‬ ‫ئه‌م داستانه به زۆر له زمانه‌کانی رۆژهه‌اڵت هۆنراوه‌ته‌وه‪ .‬جوله‌که یوسف و باوکی به پێغه‌مه‌ری خۆیان ئه‌زانن‬ ‫و چیرۆکه‌که‌ش به چیرۆکێکی ته‌وراتی دائه‌نێن‪ .‬قورئان چیرۆکی یوسفی به درێژی گێڕاوه‌ته‌وه‪.‬‬ ‫ئه‌وڕه‌حمانی جامی‪ ،‬به فارسی‪ ،‬وه‌کو کتێبی پێنجه‌می داستانه‌کانی "حه‌فت ئه‌وره‌نگ" هۆنیوێتیهوه‪ .‬دوای‬ ‫ئه‌ویش چه‌ند که‌سی تر به شیعر دایان رشتۆتهوه‪.‬‬ ‫‪222‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫خانای قوبادی داستانی "یوسف و زڵێخا" ی به شیعر هۆنیوه‌ته‌وه‪ .‬داستانه‌که‌ی بریتیه له ‪ 2591‬به‌یت‪" .‬حه‌کیم‬ ‫مه‌ال ساڵح" ساڵی ‪ 2116‬له هه‌ولێر "بوژانه‌وه و لێکدانه‌وه" ی بۆ کردوه و‪ ،‬باڵویکردۆتهوه‪.‬‬ ‫جگه له‌م "یوسف و زڵێخا" یه‪ ،‬محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داخی‪ ،‬له "بوژاندنه‌وه‌ی زانایانی کورد" دا‪ ،‬له ناو‬ ‫ده‌سنوسه‌کانی به‌غدادا باسی دو داستانی تری "یوسف و زڵێخا" ئه‌کا‪:‬‬ ‫یه‌که‌م ‪ -‬به له‌هجه‌ی گۆرانی که دانه‌ره‌که‌ی نه‌ناسراوه‪.‬‬ ‫دوه‌م – به له‌هجه‌ی کرمانجی وه‌کو ئه‌و ئه‌ڵێ‪ ،‬دانه‌ره‌که‌ی ئه‌حمه‌دی خانیه‪.‬‬ ‫نمونه ‪" :2‬ئیسماعیل نامه"‬ ‫چیرۆکێکی قورئانیه‪ .‬چیرۆکی حه‌زره‌تی ئیبراهیم و خه‌وبینین و ئاماده‌یی بۆ کردنی ئیسماعیلی کوڕی به‬ ‫قوربانی گێڕاوه‌ته‌وه‪ .‬رونوسی داستانه‌که له کتێبنخانهکانی ئه‌ڵمانیا و به‌غداد هه‌یه‪.‬‬ ‫رونوسێکی ئه‌ڵمانیا به‌مجۆره ده‌س پێ ئه‌کا‪:‬‬ ‫خالقی مەخلوق تەمامی عالەم‬ ‫بەنامی خودای کەریم و ئەعزەم‬ ‫محەمەد ژ خەلق کەردش بەرگوزید‬ ‫هەم بە نامی حەق جیهان ئافەرید‬ ‫به‌مجۆره‌ش کۆتایی دێ‪:‬‬ ‫وە مەنزوم واتم دو کیتاب تەمام‬ ‫خوالصەی کەالم ئاخر سەرئەنجام‬ ‫هەر وەقت موانان بەنده یادکەران‬ ‫پەرێ برادەر‪ ،‬هامسەران‪ ،‬قەومان‬

‫داستانی جەنگی‬ ‫هه‌ندێ جار به‌م جۆره داستانه‌یان وتوه "جه‌نگنامه"‪ .‬چه‌شنه‌کانی داستانی جه‌نگی جۆراوجۆرن‪:‬‬ ‫‪ .9‬جه‌نگی روداو‬ ‫‪ .2‬جه‌نگی هه‌ڵبه‌ستراو‬ ‫‪ .2‬جه‌نگی ئه‌فسانه‌یی‬ ‫‪ .1‬جه‌نگی خه‌یاڵی‬

‫جه‌نگی روداو‬ ‫گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕانه‌یه که له نێوان دو هێزی چه‌کداردا به ڕاستی رویان داوه‪ .‬شاعیر به هۆنراوه‬ ‫گێڕاوێتیه‌وه‪ .‬مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه ئه‌شێ جیاواز بێ‪ .‬ئه‌شێ بۆ مه‌به‌ستی سیاسی‪ ،‬دینی‪ ،‬مه‌زه‌بی‪ ،‬نه‌ته‌وه‌یی‪،‬‬ ‫خێڵه‌کی بێ‪ ،‬ئه‌شێ بۆ الیه‌نگری الیه‌ک بێ دژی الیه‌ک‪ ،‬ئه‌شێ بۆ ستایشی که‌سایه‌تیه‌ک و شکاندنی‬ ‫که‌سایه‌تیه‌کی تر بێ‪ ،‬ئه‌شێ بۆ چاپلوسی و ده‌سکه‌وتی مادی بێ‪ .‬گه‌لێ له‌م جهنگنامانه بۆ ئه‌وه ناشێن وه‌کو‬ ‫سه‌رچاوه‌ی مێژویی بکرێنه سه‌رچاوه‪ ،‬به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی هۆنراونه‌ته‌وه‪ .‬له‌وانه‪:‬‬ ‫نمونه ‪" :1‬نادرنامه"‬ ‫هۆنینه‌وه‌ی میرزا ئه‌ڵماس خان‪.‬‬

‫‪222‬‬


‫بەشی سێیەم‪ :‬سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی‬

‫محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌کی له خۆالسهیهکی تاریخی کورد و کوردستان دا و‪ ،‬عهالدین سجادی له "مێژوی ئه‌ده‌بی‬ ‫کوردی" دا ئاماژه‌یان به داستانێ کردوه به ناوی "نادر و تۆپاڵ" ه‌وه‪ .‬پێ ئه‌چێ هه‌مان "نادرنامه" ی میرزا‬ ‫ئه‌ڵماس خان بێ‪.‬‬ ‫نمونه ‪" :2‬جه‌نگنامه‌ی شازاده‌ی کرماشان و کههیای به‌غداد"‬ ‫هۆنینه‌وه‌ی میرزای کرندی‪.‬‬ ‫گێڕانه‌وه‌ی شه‌ڕێکه له نێوان سپای ئێرانی به سه‌رکردایه‌تی شازاده محه‌مه‌د عه‌لی میرزای قاجار و سپای‬ ‫عوسمانی و بابان به سه‌رکردایه‌تی کههیای به‌غداد له ساڵی ‪ 9829‬دا‪.‬‬ ‫له سه‌ره‌تادا ئه‌ڵێ‪:‬‬ ‫یا دانای داوه‌ر‬ ‫یا حه‌ی‪ ،‬یا قه‌یوم‪ ،‬یا دانای داوه‌ر‬ ‫وه شوعله‌ی شه‌ریف‪ ،‬شه‌وقی ماه‪ ،‬خور‬ ‫جهان نا جهان له‌نگه‌ر وای له‌نگه‌ر‬ ‫له کۆتایی دا ئه‌ڵێ‪:‬‬ ‫موریدی ئیخالس سای خانه‌دان بۆ‬ ‫روحش نهفیرقهی شای شه‌هیدان بۆ‬ ‫عه‌لی و فاتیمه و حه‌سه‌ن و حوسه‌ین‬ ‫مهدەد ته‌ڵه‌ب که‌ی نه خوالصه کهونهین‬

‫جه‌نگی هه‌ڵبه‌ستراو‬ ‫روداوی دینیه‪ .‬به‌اڵم له سه‌ر ئه‌رز به راستی روی نه‌داوه‪ ،‬به‌ڵکو شه‌ڕێکه به خه‌یاڵ هه‌ڵبه‌ستراوه‪ .‬له‬ ‫چوارچێوه‌یه‌کی هونه‌ری دا له به‌رگێکی ئاینی دا بۆ سه‌لماندنی سه‌رکه‌وتنی هه‌میشه‌یی موسوڵمانان و شکستی‬ ‫به‌رده‌وامی کافران هۆنراونه‌ته‌وه‪ ،‬له‌وانه‪" :‬جەنگنامەی محه‌مه‌دی حه‌نیفه"‪ ،‬شه‌ڕه‌کانی "ئیمام عه‌لی و سه‌یاف"‪،‬‬ ‫"ئیمام عه‌لی و جوڵندی"‪...‬‬ ‫نمونه ‪" :1‬شه‌ڕی عه‌لی و کافران"‬ ‫عه‌لی له‌م شه‌ڕه‌دا شه‌ش هه‌زار شه‌ڕکه‌ری کافری کوشتوه‪ .‬سێ هه‌زاریان به شمشێر و سێ هه‌زاریان به مست‪.‬‬ ‫هۆنه‌ر ئه‌ڵێ‪:‬‬ ‫کێشا بەسەردا پەردەی زەڕنیقاب‬ ‫جەو دما حەزرەت کێشا زولفەقار‬ ‫جه سپای گەوران شەش هەزار بکوشت‬ ‫له کۆتایی دا ئه‌ڵێ‪:‬‬ ‫تێدا نیشته بی هەردو چون پەری‬

‫نشت وە پای ئالەم وینه‌ی ئافتاب‬ ‫رو کەرد نە میللەت تائیفەی کوفار‬ ‫سێ بە زولفەقار‪ ،‬سێ بە زەربی مشت‬ ‫یەکێ زوهره بی‪ ،‬یەکێ موشتەری‬

‫نمونه ‪" :2‬حاتەم نامه"‬ ‫رۆژێک محه‌مه‌د (سه‌یدی سه‌روه‌ر) به یارانی ئه‌ڵێ‪ ،‬حه‌زم له گۆشتی راوه‪.‬‬ ‫حاته‌م ئه‌چێ بۆ راو‪ .‬له رێگا چاوی به له‌شکری کافران ئه‌که‌وێ‪ .‬حاته‌م ئه‌که‌وێته شه‌ڕ له گه‌ڵیان‪ .‬زۆریان لێ‬ ‫ئه‌کوژێ‪ .‬به‌اڵم خۆیشی له‌و شه‌ڕه‌دا به ده‌ستی کافره‌کان ئه‌کوژرێ‪ .‬ئه‌سپه‌که‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌دینه‪.‬‬ ‫‪222‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫عه‌لی بڕیار ئه‌دا تۆڵه‌ی حاته‌م بسێنێته‌وه‪ .‬عه‌لی ئه‌چێ بۆ شاری شه‌هریار‪ .‬له‌و شاره زه‌ماوه‌ندی کچی پاشای‬ ‫کافران ئه‌بێ‪ .‬پاش شه‌ڕێکی زۆر عه‌لی به‌سه‌ر پاشای کافران دا زاڵ ئه‌بێ و داوای لێ ئه‌کا ببێته موسوڵمان‪.‬‬ ‫به‌اڵم پاشا ئاماده نابێ موسوڵمان بێ‪ .‬عه‌لی ئه‌یکوژێ‪.‬‬ ‫ئه‌وسا عه‌لی له گه‌ڵ ئه‌سحابه‌کان به سه‌رکه‌وتویی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌دینه‪.‬‬ ‫له سه‌ره‌تا دا ئه‌ڵێ‪:‬‬ ‫ته‌حقیقی به‌حه‌ق‬ ‫اال الشهریک ته‌حقیقی به‌حه‌ق‬ ‫یا نوربەخشی نور شوعله‌ی سوب شەفەق‬ ‫یا ئه‌به‌د به زات قه‌یومی موتڵه‌ق‬ ‫له کۆتایی دا ئه‌ڵێ‪:‬‬ ‫رو که‌رده‌ن په‌رێ قه‌وم بتپه‌ره‌ست‬ ‫قه‌ومان مه‌ردود سرشان کرت به‌ده‌ست‬ ‫‪.....‬‬ ‫عه‌لی توڕه ئه‌بێ ئه‌ڵێ‪:‬‬ ‫مه‌جلیسی به‌زمم خار و خهمینهن‬ ‫ساقی ده‌رونم تار و نمینهن‬ ‫سه‌رتاپای به‌رگم جه هون رهنگینهن‬ ‫بار ئهندۆهم یه‌کجار سهنگینهن‬ ‫دانه‌ر له کۆتایی دا ئه‌ڵێ‪:‬‬ ‫نائومید نه‌بۆ جه ده‌رگای ئه‌وان‬ ‫هه‌رکه‌س بوانو به له‌فزی ره‌وان‬ ‫‪......‬‬ ‫دانه‌ر درێژه به داستانه‌که‌ی ئه‌دا به‌وه‌ی عه‌لی ئه‌چێ تۆڵه‌ی حاته‌م بسێنێ‪:‬‬ ‫ێکا وه که‌لله‌ی کور نابه‌کار‬ ‫حه‌یده‌ر چون شنه‌فت کێشا زولفه‌قار‬ ‫خه‌ڵتان بی وه خاک شاهی موقاتل‬ ‫که‌ردش به دو له‌ت مهردودی باتڵ‬ ‫‪.....‬‬ ‫هه‌م ئامان وه شار مه‌دینه‌ی ئه‌نوه‌ر‬ ‫باقی ئه‌سحابان چه‌نی شای سه‌روه‌ر‬ ‫نمونه ‪" :3‬تاڵی مه‌غریبی"‬ ‫تال‪ ،‬شای مه‌غریب‪ ،‬بۆ دوژمنایه‌تی ئیسالم له‌شکر ئه‌باته سه‌ر مه‌دینه‪ .‬حه‌سه‌ن و حوسه‌ین‪ ،‬کوڕانی عه‌لی‪ ،‬به دیل‬ ‫ئه‌گرێ‪ .‬به‌اڵم عه‌لی به سواری ئه‌سپه‌که‌ی دوڵدوڵ دوایان ئه‌که‌وێ‪ .‬پاش شه‌ڕێکی قورس به یارمه‌تی جوبره‌ئیل‬ ‫به سه‌ر کافران دا زاڵ ئه‌بێ‪ .‬عه‌لی‪ ،‬تال و هه‌مو سه‌ربازه‌کانی سپاکه‌ی که ‪ 111‬هه‌زار که‌س بون ئه‌کوژێ‪.‬‬ ‫کوڕه‌کانی رزگار ئه‌کا‪ .‬عه‌لی به سه‌رکه‌وتویی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌دینه بۆ الی محه‌مه‌د و فاتیمه‪.‬‬ ‫سه‌ره‌تاکه‌ی به‌مجۆره ده‌س پێ ئه‌کا‪:‬‬ ‫مه‌عبودی بێ باک‬ ‫پادشای شاهان‪ ،‬مه‌عبودی بێ باک‬ ‫به‌خشنده‌ی ره‌حمه‌ت‪ ،‬جه که‌ره‌م بێ باک‬ ‫واحید و ئه‌حه‌د‪ ،‬فه‌ردی ته‌نیای تاک‬ ‫ئینجا ئه‌ڵێ‪:‬‬ ‫پادشاهێ بی جه مه‌غریب زه‌مین‬

‫‪222‬‬

‫تاڵی گومڕاه بی مه‌لعونی بێ دین‬


‫بەشی سێیەم‪ :‬سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی‬

‫له کۆتایی دا ئه‌ڵێ‪:‬‬ ‫تاریخی ئین نه‌زم ویەردهی وه‌رین‬ ‫الف اثنین مایه ثالثه سبعین (‪)9272‬‬ ‫ج ع ر چه‌نی حه‌رفی غین‬ ‫تاریخ ئین نه‌زم ئاوردم به زه‌مین‬ ‫‪.....‬‬

‫جه‌نگی ئه‌فسانه‌یی‬ ‫هه‌ندێ له‌م جه‌نگانه له سه‌ر ئه‌رز به راستی رویان نه‌داوه‪ ،‬له‌وانه‌یه ئه‌فسانه‌یه‌کی کۆن بێ‪ ،‬یا سهرگروشتهیهکی‬ ‫زاره‌کی بێ ده‌ماده‌م وترابێته‌وه‪ ،‬یان به‌ندوباوێکی ناو خه‌ڵک بێ سینه به سینه هاتبێته خواره‌وه‪ ،‬یان شاعیر له‬ ‫خه‌یاڵی خۆی دا خوڵقاندونی و روداوی لێ دروست کردون‪ .‬هه‌ندێ له‌م جه‌نگانه بۆ مه‌به‌ستی خاڵفاندنی وه‌رگر‬ ‫و به‌سه‌ربردنی کات دانراون‪ ،‬هه‌ندێکی تری بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی‪ .‬هه‌ندێ له‌م جه‌نگانه له نێوان دێ‌و و درنج و‬ ‫هه‌ژدیها و پاڵه‌وانی پیاوانه دایه‪ .‬هه‌ندێکی تری خوڵقاندنی قاره‌مانی مێژوییه بۆ دروستکردنی سه‌روه‌ری‬ ‫نه‌ته‌وه‌یی‪ .‬نمونه‌ی ئه‌مانه‪:‬‬ ‫به‌شێ له‌م هۆنراونه له شانامه‌ی فیرده‌وسیه‌وه وه‌رگیراون‪ ،‬له‌وانه‪:‬‬ ‫"هه‌فت ره‌زم"‪" ،‬هه‌فت له‌شکر"‪" ،‬هه‌فت خوانی رۆسته‌م"‪" ،‬رۆسته‌م و زۆراب"‪" ،‬برزو و فهرامورز"‪ ،‬ره‌نگه هه‌ندێ‬ ‫له‌مانه یه‌ک بابه‌ت بن ناوه‌کانیان ده‌سکاری کرابێ‪ ،‬یان شاعیری جیاواز هه‌ڵی به‌ستبن‪.‬‬ ‫نمونه ‪" :1‬مه‌نزومه‌ی جهواهیرپۆش"‬ ‫هۆنینه‌وه‌ی مسته‌فای کوڕی مه‌حمودی گۆرانی‪.‬‬ ‫بریتیه له ‪ 5181‬به‌یت‪.‬‬ ‫به‌شێ بوه له شاهنامه‌ی کوردی‪ .‬باسی جه‌نگه‌کانی ئێران و توران ئه‌کا له ده‌ورانی شه‌هریاریی که‌یخوسره‌وی‬ ‫که‌یانی دا‪ .‬گومان ئه‌کرێ له قه‌رنی ‪ 92‬ی هیجری قه‌مه‌ری دا دانرا بێ‪.‬‬ ‫ساڵی ‪ 9282‬ی هیجری خۆرشیدی له تاران له الیه‌ن "ایرج بهرامی" به "پیشگفتار‪ ،‬تصحیح‪ ،‬توضیح و‬ ‫واژه‌نامه" ه‌وه له گه‌ڵ پێشه‌کیه‌کی فارسی باڵ‌و کراوه‌ته‌وه‪.‬‬ ‫سه‌ره‌تاکه‌ی به ستایشی خوا ده‌س پێ ئه‌کا‪:‬‬ ‫یا حه‌ق تۆ موعین فریاد ره‌سه‌نی‬ ‫په‌رێ بێکه‌سان هه‌ر تۆ که‌سه‌نی‬ ‫که‌ریم و ره‌حیم نه‌ی دنیای موبین‬ ‫په‌رێ زهلیالن هه‌ر تۆنی موعین‬ ‫بده‌ری نه‌جات ئه‌ی به‌نده‌ی که‌مته‌ر‬ ‫یا ره‌ب به حه‌قی ره‌سولی سه‌روه‌ر‬ ‫جه درک و جه هۆش زه‌ین که‌ی زیادم‬ ‫جه غه‌ل و جه غه‌ش ساف که‌ی سه‌وادم‬ ‫بدهریم ته‌وفیق حه‌یی بێ میسال‬ ‫بواچۆم تاریف گرد تایفه‌ی زاڵ (‪)55‬‬

‫‪222‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫له کۆتایی دا ئه‌ڵێ‪:‬‬ ‫روکهر نه ده‌رگای دانای بیهتهرین‬ ‫وه‌سه‌ن مسته‌فا ده‌ستان وه‌رین‬ ‫خاکت بۆ نه سه‌ر ئه‌ی بیڕای مه‌جنون‬ ‫په‌ی سه‌ودای مه‌جاز وێت که‌ردی زه‌بون‬ ‫بهلکم خوداوه‌ند و لێت بۆ رازی‬ ‫ده‌ی مه‌که‌ر هه‌رگیز زوان درازی‬ ‫روسیای خودا و ره‌سولی تازی‬ ‫نه‌بادا شه‌یتان بدهرۆت بازی‬ ‫په‌ناه به‌ر به ئه‌و نه راسی ده‌رون‬ ‫روکهر نه ده‌رگای کارساز بێ‌چون‬ ‫دیی نهشۆ نه په‌ی سه‌ودای مه‌جازی‬ ‫توشه په‌ی عوقبات بکه‌ر کارسازی‬ ‫درود و سه‌الم هه‌زاران هه‌زار‬ ‫په‌رێ محه‌مه‌د سه‌یدی ئهطهار‬

‫جه‌نگی خه‌یاڵی‬ ‫ملمالنێی نێوان خێر و شه‌ڕ‪ ،‬چاکه و خراپه ‪ ...‬به تێگه‌یشتنێکی ساده و به زمانێکی ساده ئه‌گێڕێته‌وه‪ .‬له‌وانه‪:‬‬ ‫"شه‌ماڵ و زهالن"‪" ،‬سه‌ما و زه‌مین"‪" ،‬کوله و عه‌ینه‌مه‌ل"‪" ،‬گورگ و روباه"‪" ،‬گوربه و موش"‪...‬‬

‫سه‌رچاوه‌ی داستانه‌کان‬ ‫ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی‬ ‫کوردستان ناوچه‌یه‌کی شاخاوی که‌م ده‌رامه‌ت بوه‪ .‬ناوچه‌یه‌کی نائارام بوه‪ .‬سه‌ره‌ڕێی هاتوچۆی له‌شکره‬ ‫گه‌وره‌کان بوه‪ .‬شاری گه‌وره‌ی تێدا نه‌بوه‪ .‬خوێندنگه‌ی گه‌وره و ناوه‌ندی گه‌وره‌ی فه‌رهه‌نگیی تێدا نه‌بوە‪.‬‬ ‫له کرماشانه‌وه تا موسڵ جگه له چه‌ند شارێکی بچوکی وه‌کو سلێمانی‪ ،‬سنه‪ ،‬کۆیه‪ ،‬هه‌ولێر‪ ،‬شاری گه‌وره‌ی تێدا‬ ‫نه‌بوه‪.‬‬ ‫شاری سنه ساڵی ‪ 9116‬ک ئاوا کراوه‌ته‌وه‪.‬‬ ‫شاری سلێمانی ساڵی ‪ 9911‬ک ئاوه‌دان کراوه‌ته‌وه‪.‬‬ ‫کۆیه و هه‌ولێر که دو شاری دێرینن هه‌ر به بچوکی ماونه‌ته‌وه و گه‌وره نه‌بون‪.‬‬ ‫کرماشان و که‌رکوک تێکه‌اڵو بون له کورد و نه‌ته‌وه‌ی تر و‪ ،‬ناوه‌ندی ده‌سه‌اڵتی بێگانه‌ی داگیرکه‌ر بون‪.‬‬ ‫له‌م به‌شه‌ی کوردستان دا مه‌رجه‌کانی گه‌شه‌کردنی فه‌رهه‌نگی و زانستی له بار نه‌بوه‪ .‬ته‌نیا کانگای زانست و‬ ‫خوێنده‌واری مزگه‌وته‌کان بون‪ .‬مزگه‌وته‌کان یش به وه‌قفی خێرۆمه‌ند و کۆمه‌کی ده‌سه‌اڵتداره‌کان ژیاون‪.‬‬ ‫ژماره‌یه‌کی که‌می مهالیان تێدا بوه‪ .‬ژماره‌یه‌کی که‌می قوتابییان تێدا کۆبۆته‌وه‪ .‬ده‌رسه‌کانیان زۆرتر دینی بون‪.‬‬ ‫زانسته ئیسالمهکان‪ :‬قورئان‪ ،‬ته‌فسیر‪ ،‬حه‌دیس‪ ،‬نه‌حو‪ ،‬سه‌رف‪ ،‬کهالم‪ ،‬شه‌ریعه‌ت ‪ ....‬بابه‌تی سه‌ره‌کی خوێندن‬ ‫بوه‪ .‬له پاڵ ئه‌مانه‌دا ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگی فارسی‪ ،‬وه‌کو به‌شێ له رۆشنبیری گشتی‪ ،‬خوێنراوه‪.‬‬

‫شاهنامه‌ی فیرده‌وسی‬ ‫یه‌کێ له سه‌رچاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بیی گۆران شاهنامه‌یه‪.‬‬ ‫فیرده‌وسی (‪ 199 – 221‬ک) ناوی ئه‌بولقاسمه‪ .‬له توس له دایک بوه و له توس نێژراوه‪ .‬دانه‌ری شاهنامه‌یه‪.‬‬ ‫هاوزه‌مان بوه له‌گه‌ڵ دوا ساڵه‌کانی حوکمی سامانیه‌کان و سه‌رکه‌وتنی غه‌زنه‌ویه‌کان‪ .‬له‌و سه‌رده‌مه‌دا زمان و‬ ‫‪222‬‬


‫بەشی سێیەم‪ :‬سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی‬

‫ئه‌ده‌بی فارسیی ده‌ری له خوراسان له بوژانه‌وه و گه‌شه‌کردن دا بوه‪ .‬چه‌ندین شاعیر و ئه‌دیب که‌وتونه‌ته‬ ‫دانانی شیعر و کتێب به‌و زمانه و‪ ،‬سه‌روه‌ریه‌کانی رابوردوی ئێرانیان زیندو کردۆته‌وه‪.‬‬ ‫فیرده‌وسی نزیکه‌ی ‪ 21‬ساڵی ته‌مه‌نی بۆ هۆنینه‌وه‌ی شاهنامه ته‌رخان کردوه که‪ ،‬زیاتر له ‪ 51‬هه‌زار به‌یته‪ .‬له‬ ‫یه‌که‌مین شای جیهانه‌وه‪ ،‬که به الی ئه‌وه‌وه کهیومورسی ئێرانی بوه‪ ،‬تا روخانی ده‌وڵه‌تی ساسانی به ده‌ستی‬ ‫عه‌ره‌بی ئیسالمی‪ ،‬مێژوی ئێرانی به شیعر گێڕاوه‌ته‌وه‪ .‬له گێڕانه‌وه‌که‌ی دا سه‌ره‌ڕای چیرۆکی ده‌ماوده‌می خه‌ڵک‪،‬‬ ‫سه‌رچاوه ئه‌ده‌بیه‌کانی سه‌رده‌می ساسانیه‌کان و که‌له‌پوری ئه‌ده‌بی په‌هله‌وی به‌کارهێناوه‪.‬‬ ‫فیرده‌وسی شاهنامه‌ی شاکانی پێشدادی‪ ،‬که‌یانی‪ ،‬ئه‌شکانی‪ ،‬ساسانی و ملمالنێی ئیرانیه‌کانی له گه‌ڵ توران‪،‬‬ ‫هیند‪ ،‬رۆم و عه‌ره‌ب‪ ،‬به جۆرێکی ئه‌فسانه‌یی که قاره‌مانه‌تی ئێرانی ده‌رئه‌خا گێڕاوه‌ته‌وه‪ .‬له ناو ئه‌م گێڕانه‌وه‬ ‫مێژوییه‌دا چه‌ندین داستانی تێهه‌ڵکێش کردوه‪ ،‬له‌وانه‪ :‬داستانی زوحاک و کاوه‌ی ئاسنگه‌ر‪ ،‬رۆسته‌م و زۆراب‪،‬‬ ‫مه‌نیجه و بیژه‌ن‪ ،‬سیاوه‌ش‪ ...‬که ئێستاش له ناو کوردا باس ئه‌کرێ‪.‬‬ ‫شاهنامه‪ ،‬یه‌کێکه له شاکاره ئه‌ده‌بیه نه‌مره‌کان‪ ،‬که نه‌ک هه‌ر له ئێران به‌ڵکو له ئه‌ده‌بی مرۆڤایه‌تی دا جێگه‌یه‌کی‬ ‫تایبه‌تی هه‌یه‪ ،‬بۆیه له ئێران و ده‌ره‌وه به سه‌دان جار چاپی جۆراوجۆر کراوه و‪ ،‬وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زۆر له‬ ‫زمانه زیندوه‌کانی گه‌النی دنیا‪.‬‬ ‫کوردیش یه‌کێ بوه له‌و گهالنهی که‌وتۆته ژێر کاریگه‌ریی جادوی ئه‌م شاکاره‌وه‪ .‬له ماڵی زۆر له ئه‌میر و‬ ‫گه‌وره‌پیاو و کتێبخانه تایبه‌تیه‌کان دا هه‌بوه و‪ ،‬له کۆڕ و دانیشتنه‌کان دا و‪ ،‬له مه‌یدانی شه‌ڕدا خوێنراوهتهوه‪.‬‬ ‫چه‌ندین بابه‌تی به شیعر کراوه‌ته کوردی‪ ،‬به تایبه‌تی له‌هجه‌ی گۆران‪ .‬به سه‌دان که‌س‪ ،‬له کوڕ و کچ‪ ،‬به ناوی‬ ‫قاره‌مانه‌کانی شانامه‌وه ناو نراون‪.‬‬ ‫شه‌ره‌ف خان (شه‌ره‌فنامه‪ )95 :‬بۆ سه‌لماندنی کورد بونی هه‌ندێ له قاره‌مانه ئه‌فسانه‌ییه‌کانی مێژو وه‌کو‬ ‫رۆسته‌می زاڵ و به‌هرامی چوبین ئاماژه بۆ شانامه‌ی فیرده‌وسی ئه‌کا‪.‬‬ ‫حاجی قادری کۆیی هه‌ر له‌و بابه‌ته‌وه ئه‌ڵێ‪:‬‬ ‫گوردی شاهنامه پاکیان کوردن کافی ئه‌م سافه‪ ،‬کافی ئه‌و وردن‬ ‫ریچ که ده‌رباره‌ی مێژو پرسیاری له مه‌حمود پاشای بابان کردوه‪ ،‬میر له وه‌اڵم دا وتویه‌تی‪" :‬جگه له مێژوی‬ ‫پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاکان‪ ،‬ئه‌وه‌نده‌ی بتوانم له رۆژگار و گوزه‌رانیان بزانم‪ ،‬ئیتر زۆر تامه‌زرۆی مێژو نیم و له‬ ‫شانامه زیاتر‪ ،‬شتێکی لێ ناخوێنمه‌وه‪(".‬ریچ‪)275 :‬‬ ‫حاجی قادری کۆیی له‌و شیعره‌ی دا که بۆ شاعیرانی کوردستانی داناوه گله‌یی له کورد ئه‌کا که به‌یته‌کانی‬ ‫خۆیان وه‌کو شانامه نه‌نوسیوه‌ته‌وه‪:‬‬ ‫نیه ئیلال حه‌ساری قوسته‌نتین‬ ‫وه‌ک محه‌مه‌دی حه‌نیفه به‌یتی مه‌تین‬ ‫پاکی سیحری حهاڵڵی کوردانن‬ ‫به‌یتی دمدم که قه‌دری نازانن‬ ‫لێت موعه‌یه‌ن ده‌بو چ وه‌ستایه‬ ‫وه‌کو شههنامه گه‌ر بنوسرایه‬

‫خه‌مسه‌ی نیزامی‬ ‫یه‌کێ له سه‌رچاوه‌کانی داستانه‌کانی خانا و هه‌ندێ له شاعیرانی تر که هۆنیویانه‌ته‌وه "خه‌مسه‌ی نیزامی" ه که‬ ‫پێی ئه‌ڵێن "په‌نج گه‌نج"‪.‬‬ ‫نیزامی (‪ 611 – 521‬ک) تخلصی ئه‌لیاسی کوڕی یوسفی کوڕی زه‌کیه‪ .‬له شاری گه‌نجه‪ ،‬که ئێستا که‌وتۆته‬ ‫ئازه‌ربایجانه‌وه‪ ،‬له دایکێکی کورد له دایک بوه‪ .‬له ریزی شاعیره گه‌وره‌کانی ئه‌ده‌بی فارسی دا‪ ،‬له پاڵ‬

‫‪222‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫فیرده‌وسی و سه‌عدی و حافز دا‪ ،‬ئه‌ژمێردرێ‪ .‬دیوانی شیعری هه‌یه به‌اڵم گرنگترینی به‌رهه‌مه‌کانی بریتیه له‬ ‫"په‌نج گه‌نج" که به "خه‌مسه‌ی نیزامی" ناسراوه که پێک هاتوه له پێنج دانراوی شیعری‪:‬‬ ‫مخزن االسرار‪ ،‬ساڵی ‪ 572‬ک له دانانی بۆته‌وه‪ 2262 ،‬به‌یته‪ 21 .‬مه‌قاله‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌خالق‪ ،‬مهواعیز‪،‬‬ ‫حیکمه‌ت‪.‬‬ ‫خه‌سره‌و و شیرین‪ ،‬ساڵی ‪ 576‬ک له دانانی بۆته‌وه‪ 6592.‬به‌یته‪.‬‬ ‫له‌یال و مه‌جنون‪ ،‬ساڵی ‪ 588‬ک له دانانی بۆته‌وه‪ 1798 .‬به‌یته‪.‬‬ ‫هه‌فت په‌یکه‌ر‪ 5926 ،‬به‌یته‪ .‬سه‌رگروشته‌ی ئه‌فسانه‌یی دڵداری به‌هرامی گور له گه‌ڵ حه‌وت شازاده‌ی حه‌وت‬ ‫ئیقلیم گێڕاوه‌ته‌وه‪.‬‬ ‫ئه‌سکه‌نده‌رنامه‪ ،‬بریتیه له شه‌ره‌فنامه و ئیقبالنامه‪ .‬ساڵی ‪ 511‬ک له دانانی بۆته‌وه‪ 2681 .‬به‌یته‪ .‬له زمانی‬ ‫حه‌کیمه‌کانی یۆنانه‌وه ئامۆژگاری و په‌ندی گێڕاوه‌ته‌وه‪.‬‬

‫سه‌بعه‌ی جامی‬ ‫مه‌والنا عه‌بدوڕه‌حمانی جامی (‪ 818 – 897‬ک)‪ .‬یه‌کێک بوه له سه‌رانی زنجیره‌ی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی‪.‬‬ ‫گه‌لێ دانراوی به شیعر و په‌خشان هه‌یه جگه له دیوانێکی گه‌وره‌ی شیعر‪" ،‬حفت اورنگ" ی هه‌یه‪ ،‬که حه‌وت‬ ‫مه‌سنه‌ویه له سه‌ر شێوه‌ی "پنج گنج" ی نیزامی دایناوه‪ ،‬بریتیه له ‪ 7‬بابه‌ت‪" :‬سلسلة الذهب‪ .‬سالمان وابسال‪.‬‬ ‫تحفة االحرار‪ .‬یوسف و زلیخا‪ .‬لیلی و مجنون‪ .‬خردنامه اسکندری"‪.‬‬ ‫جگه له‌مانه‪ :‬مه‌سنه‌وی مه‌وله‌وی جهاللهدینی رۆمی‪ ،‬گولستان و بوستانی شێخی سه‌عدی‪ ،‬دیوانی حافزی شیرازی‬ ‫و گه‌لێ شاعیری تری فارس‪ ،‬کاریگه‌رییان به گشتی له سه‌ر ئه‌ده‌بی کوردی و‪ ،‬به تایبه‌تی له سه‌ر مه‌دره‌سه‌ی‬ ‫گۆران‪ ،‬دیاره‪.‬‬

‫ئه‌نجامگیری‬ ‫ئه‌مانه ئه‌وانه‌ن که ئاشکرا بون و ئه‌زانرێ که هه‌ن‪ ،‬ئه‌بێ چه‌ندی تریش له دوارۆژدا ده‌ربکه‌ون‪ .‬له‌مه‌یش که‬ ‫زانراوه که‌مێکی باڵوکراوه‌ته‌وه و‪ ،‬هه‌ندێ له داستانه‌کان یش که باڵوکراونه‌ته‌وه ناویان له ریزی ئه‌مانه‌دا نیه‪.‬‬ ‫ره‌نگه خانای قوبادی موناجاته‌کانی بۆ خۆی نوسی بێ‪ .‬له خوا پاڕاوه‌ته‌وه له گوناهه‌کانی ببورێ و له ریزی‬ ‫پیاوچاکان دا به به‌هه‌شت شادی بکا‪ ،‬مهالوهڵهد خان شیعره‌کانی بۆ ده‌ربڕین له هه‌ست و سۆزی تایبه‌تی خۆی‬ ‫به‌رامبه‌ر دڵبه‌ره‌که‌ی نوسی بێ‪ ،‬به‌اڵم بێگومان داستانه‌کانی شیرین و خه‌سره‌و و له‌یل و مه‌جنون و خورشید و‬ ‫خاوهریان‪ ..‬بۆ خه‌ڵک نوسیوه‪ .‬بۆیه‪:‬‬ ‫یه‌که‌م‪ ،‬ئه‌بێ له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌هجه‌ی گۆرانی زمانی کوردی له ئاستێکی به‌رزی گه‌شانه‌وه‌دا بوبێ تا بتوانێ‬ ‫داستانی وا درێژ و به‌و هه‌مو بابه‌ته جیاوازه‌ی پێ بنوسرێ؟ له سه‌رده‌مێکی وه‌کو ئێستادا که‌سێ‬ ‫بابه‌تێکی ئه‌ندازیاری بنوسێ هێشتا ئه‌وه‌نده که‌ره‌سته‌ی زمانه‌وانی به کوردی له به‌رده‌س دا نیه بتوانێ‬ ‫هه‌قی خۆی بداتێ‪.‬‬ ‫دوه‌م‪ ،‬ئه‌بێ له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وه‌نده خوێنه‌ر و گوێگری‪ ،‬له حوجره و مزگه‌وت و دیوه‌خان و مااڵن دا‪ ،‬ههبوبێ‬ ‫که بهێنێ ره‌نجێکی وه‌هایان بۆ بدا؟‬ ‫سێیه‌م‪ ،‬ئه‌بێ جۆرێ له په‌یوه‌ندی ئه‌ده‌بی له نێوان کوردستان و ناوه‌نده ئه‌ده‌بیه‌کانی ئێران دا ههبوبێ تا ئه‌م‬ ‫سه‌رچاوه گرنگانه بگاته ده‌س شاعیری کورد له‌و ناوچه شاخاوی و دابڕاوانه‌دا؟‬

‫‪222‬‬


‫بەشی سێیەم‪ :‬سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی‬

‫گه‌شتێ له‌گه‌ڵ خانای قوبادی‬ ‫خانا و هۆنراوه‌ی داستانی‬ ‫خانا و موناجات‬ ‫خانا و شیعری ویجدانی‬

‫سه‌رده‌می ژیانی خانا‬ ‫خانا که‌ی ژیاوه‪ ،‬له کوێ ژیاوه‪ ،‬چه‌ند ژیاوه‪ ،‬چۆن ژیاوه‪ ،‬به‌رهه‌مه‌کانی چین و چه‌ندن؟‬ ‫زۆری ئه‌م پرسیارانه هێشتا وه‌اڵمی ته‌واو نه‌دراونه‌ته‌وه‪.‬‬ ‫ره‌نگه نیشانه‌یه‌ک که یارمه‌تیمان بدات بۆ وه‌اڵمی هه‌ندێ له‌م پرسیارانه شیعره‌کانی خۆی بن‪ .‬خانا خۆی له‬ ‫هه‌ندێ له داستانه‌کانی و له هه‌ندێ له شیعره‌کانی دا ئاماژه به ساڵی هۆنینه‌وه‌یان ئه‌کا‪:‬‬ ‫له داستانی شیرین و خه‌سره‌ودا ئه‌ڵێ‪:‬‬ ‫غه‌ین و قاف و نون جه‌م که‌ر به حساب‬ ‫لێش مبۆ رۆشن چون قورسی ئافتاب ‪9951‬‬ ‫له داستانی له‌یل و مه‌جنون دا ئه‌ڵێ‪:‬‬ ‫غه‌ین و قاف و نون‪ ،‬دالی ئه‌بجه‌دی ‪9951‬‬ ‫حساب که‌رۆ حه‌رف وێنه‌ی عهسجهدی‬ ‫هه‌زار و یه‌کسه‌د په‌نجا و چواره‌ن‬ ‫رۆشنتر جه سوی شوعله‌ی وههارهن‬

‫‪222‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫ئه‌و سااڵنه‌ی خانا داستانه‌کانی تێدا هۆنیوه‌ته‌وه هاوزه‌مانی قۆناغێکی نائارامی مێژوی ئێرانه‪ .‬ئه‌فغان په‌الماری‬ ‫ئێرانیان داوه و کۆتای‌یان به زنجیره‌ی سه‌فه‌وی هێناوه‪ .‬نادرشای ئه‌فشار (‪ 9961 – 9911‬ک) کۆتایی به‬ ‫ده‌سه‌اڵتی ئه‌فغان هێناوه‪ .‬که‌ریم خانی زه‌ند کۆتایی به ده‌سه‌اڵتی ئه‌فشار هێناوه‪ .‬جه‌نگی رۆم و عه‌جه‌م‬ ‫به‌رده‌وام بوه‪ .‬کوردستان به گشتی‪ ،‬هه‌ردو ئه‌ماره‌تی ئه‌رده‌اڵن و بابان به تایبه‌تی‪ ،‬به‌شێ بون له‌م شه‌ڕانه و‪،‬‬ ‫ناوچه‌کانیشیان مه‌یدانی هه‌ندێ له نه‌به‌رده خوێناویه‌کانیان بوه‪.‬‬ ‫له‌و ماوه‌یه‌دا‪ ،‬والیه‌کانی ئه‌رده‌اڵن چه‌ندین جار گۆڕاون‪ ،‬دانراون و البراون‪ ،‬کوژراون و له کوردستان‬ ‫دورخراونه‌ته‌وه‪ ،‬براون بۆ شه‌ڕی ئه‌فغان‪ ،‬بۆ شه‌ڕی هیندستان و گورجستان و داغستان‪ ،‬بۆ شه‌ڕی بابان و‬ ‫به‌غداد و موسڵ و به‌سرا‪ .‬عه‌باسقولی خان‪ ،‬سوبحان ویردی خان‪ ،‬مسته‌فا خان‪ ،‬خان ئه‌حمه‌د خان‪ ،‬حه‌سه‌ن‬ ‫عه‌لی خان‪ ،‬خه‌سره‌و خان‪ ...‬چه‌ند جار به والی دانراون و لێخراون‪ .‬له ناو ئه‌وانه‌دا بۆ نمونه سوبحان ویردی‬ ‫خان (‪ 9969 – 9912‬ک) هه‌شت جار دانراوه و البراوه‪.‬‬ ‫شاری سنه و ناوچه‌که‪ ،‬چه‌ندین جار له الیه‌ن نادرشای ئه‌فشار‪ ،‬که‌ریم خانی زه‌ند‪ ،‬خانه پاشای بابان‪ ،‬سه‌لیم‬ ‫پاشای بابان‪ ،‬سلێمان پاشای بابان‪ ،‬داگیر و وێران و تااڵن کراوه‪.‬‬ ‫خانا ئه‌بێ له‌م رۆژگاره نائارام و له‌و هه‌لومه‌رجه ناله‌باره‌دا له کوێ نیشته‌جێ بوبێ‪ ،‬سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مو‬ ‫په‌شێوانه توانیوێتی‪ ،‬سامانێکی ئه‌ده‌بی گه‌وره پێکه‌وه بنێ و که‌ڵه‌که بکا و‪ ،‬به میراتی به‌جێبهێڵێ؟‬

‫خانا و والی‬ ‫خانا له دوتوێی یه‌کێ له داستانه‌کانی دا باسی "والی والیه‌ت" ئه‌کا که ئه‌گه‌ر نیازی باش بێ زه‌وی له جێگه‌ی‬ ‫گوڵ گه‌وهه‌ر به‌رهه‌م ئه‌هێنێ و به‌رد ئه‌بێ به له‌عل و خاک ئه‌بێ به عه‌نبه‌ر‪ .‬له سیسته‌می سیاسی و کارگێڕی‬ ‫ئێران دا‪ ،‬شا هه‌بوه‪ ،‬که گه‌وره‌ی هه‌مو واڵت بوه‪ ،‬له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌اڵتی دا حاکم به نازناوی جیاواز و‪،‬‬ ‫به پله‌ی جیاواز هه‌بوه‪ .‬ته‌نیا به حاکمه‌کانی کوردستان و لوڕستان و گورجستان‪ ،‬پله‌ی والی به‌خشراوه‪ .‬بۆیه‬ ‫پیاوێکی شاره‌زای وه‌کو خانا‪ ،‬کاتێ وشه‌ی والی به کار هێناوه‪ ،‬ئه‌بێ له‌وه مه‌به‌ستێکی دیاریکراوی ههبوبێ‪،‬‬ ‫ئه‌گینا ئه‌یتوانی وشه‌یه‌کی تر به کار بهێنێ‪ ،‬ئه‌ڵێ‪:‬‬ ‫کۆن ئه‌و ساحیب عه‌دل تۆ پێش بنازی‬ ‫خانا بۆ وه‌سه‌ن زبان درازی‬ ‫ویر ده‌ر به فه‌رمان دڵگیر خه‌سره‌و‬ ‫کۆتاکهر ئی حه‌رف به ده‌وان ده‌و‬ ‫مونشی وه‌سفی زوڵف عه‌نبه‌ر شه‌مامه‬ ‫به‌ڵێ جه خانای عوتارید خامه‬ ‫به سه‌معی شه‌ریف بشنه‌و حیکایه‌ت‪:‬‬ ‫ئه‌ر قهسدش خێرهن والی والیه‌ت‬ ‫به جای گوڵ زه‌مین ماوه‌رۆ گه‌وهه‌ر‬ ‫سه‌نگ مه‌بۆ به الڵ‪ ،‬خاکش به عه‌نبه‌ر‬ ‫ئه‌ر والی بێ عه‌دڵ‪ ،‬شه‌راره‌ت پیشه‌ن‬ ‫بهدجنس به‌دکار‪ ،‬دور جه ئهندیشهن‬ ‫وڵکه‌ی مه‌مله‌که‌ت که‌ی مه‌عمور مه‌بۆ‬ ‫ئه‌یمه‌نی و راحه‌ت جه خه‌ڵق دور مه‌بۆ‬

‫‪222‬‬


‫بەشی سێیەم‪ :‬سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی‬

‫خانا و زمانی کوردی‬ ‫ناوی ته‌واوی خانا و شوێنی ژیان و خوێندن و گه‌وره بون و مردنی تا ئێستا نازانرێ تا په‌یوه‌ندی نێوان‬ ‫ژینگه‌ی کۆمه‌اڵیه‌تی‪ ،‬سیاسی‪ ،‬رۆشنبیری خانا و به‌رهه‌مه‌کانی شی بکرێته‌وه‪ .‬ته‌نیا ئه‌وه‌نده ئه‌زانرێ وه‌کو‬ ‫خۆی له داستانه‌کانی دا دانی پیدا ناوه "قوبادی" بوه‪ .‬قوبادی تیره‌یه‌ک بون له عه‌شیره‌تی گه‌وره‌ی جاف که‬ ‫دابه‌ش بون به سه‌ر هه‌ردو دیوی سنوری رۆم و عه‌جه‌م دا‪ .‬تیره‌ی قوبادی له ناوچه‌ی جوانڕۆ ژیاون‪.‬‬ ‫خانا کۆڵه‌که‌یه‌کی سه‌ره‌کی مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بی گۆرانه‪ .‬جگه له‌وه‌ی خۆی به کوردی داستانه‌کانی هۆنیوه‌ته‌وه و‪،‬‬ ‫شیعری پێ داناوه‪ ،‬پێ ئه‌چێ به‌م هۆیه‌وه له سه‌رده‌می خۆی دا سه‌رزه‌نشتی کرابێ‪ ،‬له سه‌ر ئه‌وه‌ی به کوردی‬ ‫نوسیوێتی‪ ،‬هه‌روه‌کو دوای ئه ویش نالی و حاجی قادری کۆیی توشی هه‌مان لۆمه بون‪ ،‬به‌اڵم خانا داکۆکی له به‬ ‫کارهێنانی زمانی کوردی و بره‌و پێدانی کردوه‪ .‬له پێشه‌کی شیرین و خه‌سره‌ودا وتویه‌تی‪:‬‬ ‫کوردی جه فارسی به‌ل شیرینته‌ره‌ن‬ ‫راسته‌ن مه‌واچان فارسی شه‌که‌ره‌ن‬ ‫مهعلومهن هه‌رکه‌س به زبانی وێش‬ ‫په‌ی چێش نه ده‌وران ئی دنیای به‌دکێش‬ ‫بواچۆ نه‌زمێ جه هه‌ر مه‌کانێ‬ ‫مهعلومهن هه‌رکه‌س به هه‌ر زبانێ‬ ‫مهکهرۆش جه حوسن عیباره‌ت شیرین‬ ‫وێنه‌ی عهروسان زێبای موڵکی چین‬ ‫گۆیا بۆ چون شیعر جامی مهوزونش‬ ‫خاریج جه مه‌عنی نه‌بۆ مهزمونش‬ ‫شیرینتهر جه شه‌هد شیره‌ی قه‌ند مه‌بۆ‬ ‫جه الی خیرهدمهند دڵپه‌سه‌ند مه‌بۆ‬ ‫به ده‌ستوری نه‌زم نیزامی مه‌قام‬ ‫جه عه‌رسه‌ی دنیای دونی بهدفهرجام‬ ‫پێش بوان مهحزوز! باقی والسالم‬ ‫به له‌فزی کوردی کوردستان ته‌مام‬ ‫خانا‪ ،‬به‌م هۆشه فه‌رهه‌نگیه‌وه‪ ،‬له سه‌ر ئه‌م رێبازه رۆیشتوه هه‌ر بۆیه دوای ئه‌م داستانه چه‌ندین داستانی تری‬ ‫به هه‌مان زمان هۆنیوه‌ته‌وه و‪ ،‬ده‌یان شیعری داناوه و‪ ،‬سامانێکی ئه‌ده‌بی گه‌وره‌ی به‌رهه‌م هێناوه‪ ،‬که تا‬ ‫ئیسته‌ش نرخی ئه‌ده‌بییان به گرانی ماوه‪ .‬خانا ئه‌شێ تا ئێستا به پڕ به‌رهه‌مترین شاعیری کورد دابنرێ‪،‬‬ ‫وه‌کو حه‌کیمی مه‌ال ساڵح له پێشه‌کی "یوسف و زڵێخا" دا وتویه‌تی‪ ،‬تا ئێستا ‪ 91115‬به‌یتی خانای کۆ‬ ‫کردۆته‌وه‪ .‬جا ئه‌گه‌ر ئه‌و به ته‌نـیا ئه‌وه‌نـده‌ی کۆ کردبێته‌وه‪ ،‬ئه‌بێ لهمالوئهوال چه‌ندی تری مابێ‪ .‬ئه‌گه‌ر رۆژێ‬ ‫"کلیات" ی خانا کۆ بکرێته‌وه‪ ،‬ئه‌وسا پایه‌ی ئه‌ده‌بی خانا له مێژوی ئه‌ده‌بی کوردی دا چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا‬ ‫بڵندتر ئه‌نوێنێ‪.‬‬

‫قاڵبه شیعریه‌کانی‬ ‫خانا له هه‌مو شیعره‌کانی و‪ ،‬له هه‌مو داستانه‌کانیدا پێڕه‌وی هه‌مان قاڵبی کردوه که شاعیرانی مه‌دره‌سه‌ی‬ ‫ئه‌ده‌بیی گۆران پێڕه‌ویان کردوه‪.‬‬ ‫شیعره‌کانی‪ ،‬مه‌سنه‌وی جوت قافیه‌ی دهبڕگهیین‪.‬‬ ‫سه‌ره‌تای شیعره‌کانی‪ ،‬ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له به‌شه‌کانی داستانه‌کانی‪ ،‬به هه‌مان قاڵب داڕشتوه‪ ،‬که نه‌ریتی ئه‌م‬ ‫مه‌دره‌سه‌یه بوه‪ .‬سه‌ره‌تای داستانی له‌یل و مه‌جنون به‌مجۆره ده‌س پێ ئه‌کا‪:‬‬ ‫خانا هه‌م جه‌سه‌ر!‬ ‫نیگههدارت بۆ خوداوه‌ند جه سه‌ر‬ ‫لوتفش چه‌نی تۆ دایم بۆ یاوه‌ر‬ ‫پشت و په‌نات بۆ ده‌هه‌نده‌ی داوه‌ر‬ ‫وه ده‌ستگیرت بۆ دایم پهیغهممهر‬ ‫تۆم سپهرد به زات شای شاهان جه سه‌ر‬ ‫‪222‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫تاج سوله‌یمانی هه‌م جه سه‌رت بۆ‬ ‫عه‌لی شای مه‌ردان هه‌م جه پشتت بۆ‬ ‫سوره‌تی به‌رات وه تیغبهندت بۆ‬ ‫ئه‌خی جوبرائیل باڵ کێشۆت وه سه‌ر‬ ‫‪.......‬‬

‫حه‌زره‌تی خزر وه رههبهرت بۆ‬ ‫قه‌بزه‌ی زولفه‌قار شه‌ب نه مشتت بۆ‬ ‫دیده‌ی به‌دکاران دور جه وهندت بۆ‬ ‫نیگههدارت بۆ ده‌هه‌نده‌ی داوه‌ر‬

‫به‌رهه‌مه‌کانی خانا‬ ‫ئه‌وه‌ی تا ئێستا زانرابێ خانا ‪ 2‬جۆر به‌رهه‌می هه‌یه‪:‬‬

‫یەکەم‪ ،‬خانا و هۆنراوه‌ی داستانی‬ ‫داستانی دڵداری‪:‬‬ ‫شیرین و خوسره‌و‬ ‫شیرین و فه‌رهاد‬ ‫له‌یل و مه‌جنون‬ ‫شیرین و خه‌سره‌و‬ ‫سه‌رو ‪ 5511‬به‌یته‪ .‬چه‌ند جارێ چاپ کراوه‪:‬‬ ‫جاری یه‌که‌م‪ ،‬حسێن حوزنی موکریانی به زنجیره له ده‌نگی گێتی تازه‌دا باڵوی کردۆته‌وه‪ .‬دوای ئه‌وه‌ش له‬ ‫کتێبێکی سه‌ربه‌خۆدا‪.‬‬ ‫جاری دوه‌م‪ ،‬مورادی ئه‌وره‌نگ و سدیق بۆره‌که‌یی له تاران باڵویان کردۆته‌وه‪.‬‬ ‫جاری سێیه‌م‪ ،‬سدیق بۆره‌که‌یی دیسان له تاران باڵوی کردۆته‌وه‪.‬‬ ‫جاری چواره‌م‪ ،‬محه‌مه‌دی مه‌ال که‌ریم له به‌غداد باڵوی کردۆته‌وه‪.‬‬ ‫چاپه‌که‌ی محه‌مه‌دی مه‌ال که‌ریم له هه‌مویان زانستی‌تر و باشتره‪ .‬وه‌کو حه‌کیمی مه‌ال ساڵح نوسیوێتی‪ ،‬رونوسی‬ ‫ئه‌م داستانه الی ئه‌و ‪ 211‬به‌یتی زیاتره له‌وه‌ی که محه‌مه‌دی مه‌ال که‌ریم باڵوی کردۆته‌وه‪.‬‬ ‫شیرین و فه‌رهاد‬ ‫هێشتا تێکستی ئه‌م داستانه باڵونهکراوهتهوه‪ .‬به قسه‌ی حه‌کیمی مه‌ال ساڵح‪ ،‬خانا ئه‌مه‌یشی هۆنیوه‌ته‌وه‪ .‬ئه‌و‬ ‫ساخی کردۆته‌وه و ئاماده‌ی کردوه بۆ باڵوکردنه‌وه‪ .‬وه‌کو ئه‌و نوسیوێتی‪ 2211 :‬به‌یته‪ .‬له کۆتایی داستانه‌که‌دا‬ ‫ئه‌ڵێ‪:‬‬ ‫ئه‌شعاری کیتاب بێ که‌م و زیاد‬ ‫خوسره‌و و شیرین‪ ،‬شیرین و فه‌رهاد‬ ‫هه‌شت هه‌زار چه‌نی پانسه‌د و بیسهن‬ ‫ئه‌ر تاریف نه‌بۆ خه‌یلێ نهفیسهن (یوسف و زڵێخا‪)6 :‬‬

‫‪222‬‬


‫بەشی سێیەم‪ :‬سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی‬

‫خانا له هۆنینه‌وه‌ی داستانه‌کانی دا ئاماژه به سه‌رچاوه‌کانی و نوسه‌ره‌کانی ئه‌دا و‪ ،‬له سه‌ره‌تای هه‌ندێ له‬ ‫چیرۆکه‌کانی داستانه‌کانی دا باسی نیزامی ئه‌کا‪ ،‬به شانازیه‌وه دان ئه‌نێ به‌وه‌دا که داستانه‌کانی له نیزامی‬ ‫گه‌نجه‌وی وه‌رگرتوه و‪ ،‬هه‌ندێ له چیرۆکه‌کانی له زمانی ئه‌وه‌وه ئه‌گێڕێته‌وه‪.‬‬ ‫له به‌شێکی شیرین و خه‌سره‌و دا ئه‌ڵێ‪:‬‬ ‫خانای خه‌م خه‌یاڵ‪ ،‬زامی دڵ خه‌ته‌ر‬ ‫ئومێدم به زات به‌خشنده‌ی داوه‌ر‬ ‫به‌و شه‌مع میحراب ره‌سول سه‌روه‌ر‬ ‫ببهخشۆ گوناش جه عه‌رسه‌ی مه‌حشه‌ر‬ ‫به خورشید حوسن شیرین ئه‌رمه‌ن‬ ‫یا ره‌ب به فیراق فه‌رهاد کۆکه‌ن‬ ‫به خۆشخه‌رامی گوڵ گونی شه‌بدێز‬ ‫به ئیستیالی عه‌شق خوسره‌و په‌روێز‬ ‫به نازی شیرین به‌و نازه‌نینی‬ ‫به خامه‌ی موشکین شاپور چینی‬ ‫مینبه‌ری ئاهه‌نگ‪ ،‬موعجیزه‌ی عیسا‬ ‫به ساز‪ ،‬به ئاواز شۆخی نه‌کیسا‬ ‫به تۆفان سه‌ردا سه‌ر مه‌ینه‌ت مه‌شق‬ ‫به توغیانی ده‌رد بێ ده‌رمانی عه‌شق‬ ‫به سورمه‌ی دانش ره‌وشه‌ن که‌ر عه‌ینم‬ ‫وێنه‌ی نیزامی سهیقهل ده‌ر زه‌ینم‬ ‫سه‌نگ ته‌راش فه‌رهاد سه‌رگوزه‌شته‌ی ئه‌و‬ ‫ناکاما جه رای شیرین و خه‌سره‌و‬ ‫به رهشحهی خامه‌ی شۆخی بۆ عه‌نبه‌ر‬ ‫باوه‌رۆ وه نه‌زم خاسته‌ر جه گه‌وهه‌ر‬ ‫ئینشا به ده‌ستور نه‌زمی نیزامی‬ ‫به‌ی ته‌ور کهردمان ئه‌ی نامه‌ی نامی‬ ‫مهزمونی ئه‌ی نه‌زم جه‌واهیر نیگار‬ ‫ئومێدهن به زات دانای شیرین کار‬ ‫شیرین بو به کام خاسه‌ی خاس و عام‬ ‫چون رازی شیرین نادره‌ی ئه‌یام‬ ‫شێخ نیزامی ته‌ور‪ ،‬شهفیعا ئه‌نداز‬ ‫به شیعر شیرین نه‌زم شه‌که‌ر ریزه‌ی راز‬ ‫به‌ی ته‌ور که‌رد ئه‌فشان له‌وح مه‌عانی‬ ‫به رهشحهی خامه‌ی موشکین چون جانی‬ ‫(ده‌نگی گێتی‪ :‬به‌رگ ‪ .26‬ل ‪)251‬‬ ‫له چه‌ند شوێنی جیاجیادا دیسان ئاماژه به ناوی نیزامی ئه‌کا‪:‬‬ ‫چون دوعای خاسان مه‌قبولی حه‌ق بۆ‬ ‫با جهالی شیعرت شیرین ره‌ونه‌ق بۆ‬ ‫بپرسۆ تاریخ ئه‌ی نامه‌ی نامی‬ ‫عهزیزولقهدرێ ئه‌و چون نیزامی‬ ‫لێش مه‌بۆ ره‌وشه‌ن چون قورس ئافتاب (ده‌نگی گێتی‪ :‬ب ‪ .26‬ل‬ ‫عه‌ین و قاف و نون جه‌م که‌ر وه حساب‬ ‫‪)286‬‬ ‫گا چون نیزامی‪ ،‬گا چون مه‌وله‌وی گا وێنه‌ی خوسره‌و شوعه‌رای ده‌هله‌وی‬ ‫(د‪ .‬گ‪ .‬ب ‪ .26‬ل ‪)261‬‬ ‫به‌ی ته‌ور که‌رد ته‌سدیق گوفته‌ی نیزامی‬ ‫نویسندهی نه‌زم ئه‌ی نامه‌ی نامی‬ ‫به‌ی ته‌ور که‌رد ره‌قه‌م ئه‌ی نامه‌ی نامی‬ ‫شوعه‌رای شیرین نه‌زم شانایی نیزامی‬ ‫شه‌مه جه شه‌رحی شیرین و په‌روێز‬ ‫توتی خۆشتهقریر خامه‌ی شه‌که‌ر رێز‬ ‫به‌ی ده‌ستور ئاورد به رشته‌ی ته‌حریر‬ ‫وێنه‌ی نیزامی شوعه‌رای دڵپهزیر‬ ‫جگه له خانا چه‌ند شاعیرێکی تر به هه‌مان زاری گۆرانی هه‌مان داستانیان هۆنیوه‌ته‌وه‪ .‬کامیان له پێش کامیان‬ ‫دا دایان ناوه؟ خانا دانراوه‌کانی ئه‌وانی نه‌دیوه‪ ،‬یان دیونی و به الی ئه‌وه‌وه له ئاستی پێویست دا نه‌بون؟‬ ‫‪222‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫جیاوازی چیرۆکه‌کانی ناو داستانه‌که‌ی ئه‌م له‌گه‌ڵ چیرۆکه‌کانی ناو داستانه‌کانی ئه‌وان چیه؟ ئه‌شێ دوای‬ ‫باڵوکردنه‌وه‌ی تێکسته‌کان و به‌راورد کردنیان له گه‌ڵ یه‌کتری وه‌اڵمی ئه‌م پرسیارانه بدرێته‌وه‪.‬‬ ‫له‌یل و مه‌جنون‬ ‫هێشتا تێکستی ئه‌م داستانه باڵ‌و نه‌کراوه‌ته‌وه‪ .‬سه‌رو ‪ 9611‬به‌یته‪ .‬خانا ساڵی ‪ 9951‬ک هۆنیوێتیهوه‪.‬‬ ‫سه‌ره‌تاکه‌ی به‌مجۆره ده‌س پێ ئه‌کا‪:‬‬ ‫عالهمش جه که‌تم عه‌ده‌م که‌رد بیرون‬ ‫بهنام ئه‌و که‌س به کن فیکن‬ ‫محه‌مه‌د فاتیح خه‌یبه‌ر و حونه‌ین‬ ‫مه‌حزی خاتری ئان سید الکونین‬ ‫حه‌مد و سه‌نا و شوکر په‌ی ئه‌و زاتی پاک هه‌م سهالت له سه‌ر پادشای لهوالک‬ ‫جه دمای مه‌کتوب خوسره‌و و شیرین‬ ‫ئه‌ر ته‌وفیق ده‌رۆ بینای بیهتهرین‬ ‫واچوم وه‌سفی عه‌شق قه‌یسی عامیری‬ ‫عه‌جه‌ب ته‌ر جه سیڕ سیحری سامیری‬ ‫دێری دێوانه‌ی ده‌شت دوجه‌یلی‬ ‫یانیهای مه‌جنون مه‌فتون له‌یلی‬ ‫هامڕازش چه‌نی وحوش و تیور‬ ‫وێڵی و مه‌حرومی جه شادی و سرور‬ ‫واچوم جه تاریخ جه روی ده‌قیقی‬ ‫عه‌شقی مه‌جازی‪ ،‬بهعدهن حه‌قیقی‬ ‫گه‌نجه‌وی ئه‌لیاس بن یوسف نامی‬ ‫به واته‌ی حه‌کیم دانای نیزامی‬ ‫ئه‌ر پرسۆ تاریخ ئه‌ی نامه‌ی مه‌ستور‬ ‫شاعیری شه‌ریف شه‌فیعی ده‌ستور‬ ‫حساب که‌رۆ حه‌رف وێنه‌ی عهسجهدی‬ ‫غه‌ین و قاف و نون‪ ،‬دالی ئه‌بجه‌دی‬ ‫رۆشنتهر جه سوی شوعله‌ی وههارهن‬ ‫هه‌زار و یه‌کسه‌د په‌نجا و چواره‌ن‬ ‫وه ره‌وزه‌ی ئه‌و بۆ سهالت و سه‌الم‬ ‫جه هیجره‌ت خاس شای خیر االنام‬ ‫عیبره‌ت بۆ په‌رێ ئه‌بنای رۆزگار‬ ‫واته‌ی قوبادی یش مانۆ یادگار‬ ‫له کۆتایی دا ئه‌ڵێ‪:‬‬ ‫شێوه‌ی عه‌شق لێشان مه‌ند وه یادگار‬ ‫ئه‌وان شین نه‌شۆن راگهی رۆزگار‬ ‫مان‌و په‌ی یاران چه‌ند رۆزگاری‬ ‫ئه‌شعار خانایش په‌ی یادگاری‬ ‫خامه بکه‌ر خوشک‪ ،‬خه‌تم که‌ر گوفتار‬ ‫به نام خودا و ئه‌حمه‌دی موختار‬ ‫په‌رێ محه‌مه‌د سهالت و سه‌الم‬ ‫حه‌مد و سه‌نا و شوکر په‌ی زاتی عهالم‬ ‫ساڵی ههشتاوههفت هیجری و قه‌مه‌ری‬ ‫تاریخی وه‌فات قه‌یسی عامیری‬ ‫واته‌ی مورخهی به‌غدادی فه‌سیح‬ ‫هه‌فت سه‌د و ده ساڵ میالدی مه‌سیح‬ ‫په‌ی دۆستان نه‌بۆ خانه په‌ی کێتهن؟‬ ‫هه‌زار و شه‌ش سه‌د چهل و چوار بهیتهن‬ ‫به ره‌وزه‌ی ره‌سول‪ ،‬علیه السالم‬ ‫سه‌د هه‌زار سهالت‪ ،‬خاتیمه‌ی کهالم‬ ‫کۆپیه‌کی دهسـنوسی داسـتانهکه له بنکه‌ی ژیـن هه‌یه "عه‌بدوڕه‌حمان شێخ عه‌باسی" له ‪ 92‬ی فه‌روه‌ردینی‬ ‫‪ 9251‬ی شه‌مسی‪ 98 /‬ی ربیع االولی ‪ 9215‬ی قه‌مه‌ری له نوسینه‌وه‌ی بۆته‌وه‪ .‬هه‌رچه‌نده هه‌ندێ تێبینی سه‌ید‬ ‫تاهیری هاشمی پێوه‌یه‪ ،‬به‌اڵم ئه‌م تێکسته پێویستی به پێداچونه‌وه‌یه‌کی وردی به‌راوردکاری هه‌یه چونکه پێ‬ ‫ئه‌چێ ده‌سکاریه‌کی زۆر له زمان و رێزمان و به‌یته‌کانی دا کرابێ‪.‬‬

‫‪222‬‬


‫بەشی سێیەم‪ :‬سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی‬

‫له داستانی "له‌یل و مه‌جنون" یش دا چه‌ندین جار ناوی نیزامی دوباره ئه‌کاته‌وه‪ .‬له پێشه‌کی داستانه‌که‌دا ئه‌ڵێ‪:‬‬ ‫گه‌نجه‌وی ئه‌لیاس بن یوسف نامی‬ ‫به واته‌ی حه‌کیم دانای نیزامی‬ ‫له سه‌ره‌تای هه‌ندێ چیرۆکه‌کانی دا ئاماژه به نیزامی ئه‌دا و‪ ،‬چیرۆکه‌که به ناوی ئه‌وه‌وه ئه‌گێڕێته‌وه‪:‬‬ ‫کهردهنش به نه‌زم نامه‌ی مه‌عنه‌وی‬ ‫جه‌و په‌ی نیزامی دانای گه‌نجه‌وی‬ ‫وه‌ی ته‌وره رێژان ته‌رحی ئوستادی‬ ‫نیزامی جه قه‌ول دانای به‌غدادی‬ ‫وه‌ی ته‌ور ته‌نزیم که‌رد ئه‌ی شیرین کهالم‬ ‫نیزامی جه قه‌ول به‌غدادی سه‌الم‬ ‫به‌ی ته‌ور دان دادی شیعر و شاعیری‬ ‫نیزامی په‌ی فه‌وت له‌یلی عامیری‬ ‫وه‌ی ته‌وره که‌رده‌ن ئیبتیدای کهالم‬ ‫نیزامی جه قه‌ول به‌غدادی سه‌الم‬ ‫جگه له خانا چه‌ند شاعیرێکی تر به هه‌مان زاری گۆرانی هه‌مان داستانیان هۆنیوه‌ته‌وه‪ .‬کامیان له پێش کامیان‬ ‫دا دایان ناوه؟ خانا دانراوه‌کانی ئه‌وانی نه‌دیوه‪ ،‬یان دیوێتی و به باشی نه‌زانیون؟ ویستویه‌تی بینبڕکێیان له‬ ‫گه‌ل بکا؟ ئه‌شێ دوای باڵوکردنه‌وه‌ی تێکسته‌کان و به‌راورد کردنیان له گه‌ڵ یه‌کتری وه‌اڵمی ئه‌م پرسیارانه‬ ‫بدرێته‌وه‪.‬‬

‫داستانی ئه‌خالقی‪:‬‬ ‫یوسف و زلێخا‬ ‫حه‌کیمی مه‌ال ساڵح‪ ،‬ساڵی ‪ 2116‬له هه‌ولێر‪ ،‬به "بوژانه‌وه و لێکدانه‌وه" باڵوی کردۆته‌وه‪.‬‬ ‫"یوسف و زڵێخا" بریتیه له ‪ 2591‬به‌یت‪.‬‬ ‫سه‌ره‌تاکه‌ی به‌مجۆره ده‌س پێ ئه‌کا‪:‬‬ ‫سه‌ڕافی الڵ سه‌نج ده‌ریای مه‌عانی‬ ‫گۆش بده‌ر به سونع دانای ره‌بانی‬ ‫به‌ی ته‌ور ویه‌رده‌ن به‌سته و شکسته‬ ‫به قه‌ولی راوی ته‌واریخ به‌سته‬ ‫گوڵێ جه گوڵزار یه‌عقوب که‌رد سروشت‬ ‫جه صولبی ئاده‌م ئاما پشت به پشت‬ ‫جهماڵش چۆن خۆر چواره‌می ئاسمان (‪)25‬‬ ‫نامش به یوسف میسری موانان‬ ‫ئه‌م سه‌ره‌تایه وه‌کو سه‌ره‌تای داستانه‌کانی تری خانا نیه‪ ،‬چونکه خانا داستانه‌کانی هه‌میشه به ستایش خوا و‬ ‫پیغه‌مبه‌ر ده‌س پێ ئه‌کا‪ ،‬به‌اڵم لێره‌دا به سه‌ر ئه‌وانه‌دا تێپه‌ڕیوه‪ ،‬راسته‌وخۆ ده‌ستی کردوه به گێڕانه‌وه‌ی‬ ‫داستانه‌که‪.‬‬ ‫له کۆتاییه‌که‌ی دا ئه‌ڵی‪:‬‬ ‫یاوا به ئیتمام جه راگهی سه‌فا‬ ‫هه‌م به‌حسی یوسف چه‌نی زڵێخا‬ ‫په‌رێ هامسهران بمانۆ وه یاد‬ ‫به‌ی ته‌ور به‌یان که‌رد خانای خان قوباد‬ ‫رۆحم به دار الجنان بکه‌ن شاد‬ ‫گاگا جه روی حه‌مد باوه‌ران به یاد‬ ‫واته‌ی قوبادیش ماوۆ جه ئه‌ییام‬ ‫یوسف و زلیخا یاوا به ئیتمام‬ ‫احفظنی بالفضل من عذاب النار‬ ‫یا غافر الذنب سڕپۆشی ستار‬ ‫ببه‌خشێ گونای خانای قوبادی‪)116( ...‬‬ ‫جه زه‌لزه‌له‌ی حه‌شر یوم التنادی‬

‫‪222‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫داستانی یوسف و زڵێخا ئه‌هێنێ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان بکرێ‪ .‬بیرۆکه‌ی داستانه‌که به‌ها‬ ‫به‌رزه‌کانی ره‌وشتی مرۆڤ ده‌رئه‌خه‌ن‪ .‬له ناو گه‌النی موسوڵمان دا به زمانی جیا جیا هۆنراوه‌ته‌وه‪ .‬جوله‌که‬ ‫شانازی به یوسف و باوکیه‌وه ئه‌که‌ن و به پێغه‌مبه‌رانی خۆیانیان ئه‌زانن‪ .‬یه‌که‌م جار "ته‌ورات" کتێبی پیرۆزی‬ ‫جوه‌کان باسی چیرۆکه‌که‌ی کردوه‪ .‬دوای ئه‌ویش "قورئان" چیرۆکه‌که‌ی گێڕاوه‌ته‌وه‪ .‬سه‌رچاوه‌ی هه‌مو‬ ‫داستانه‌کانی به زمانه‌کانی گه‌النی موسوڵمان هۆنراوه‌ته‌وه "سوره‌تی یوسف" ه‪ ،‬به‌اڵم هه‌ر شاعیره‪ ،‬هه‌وڵی داوه‬ ‫به شێوه‌ی خۆی‪ ،‬هونه‌ر له هۆنینه‌وه‌ی دا بنوێنێ‪.‬‬ ‫خانا له هۆنینه‌وه‌ی داستانی "یوسف و زڵێخا" دا پشتی به قورئان به‌ستوه‪ ،‬به‌اڵم که‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌کی‬ ‫داستانه‌که‌ی دانراوه‌که‌ی "مه‌والنا عه‌بدوڕه‌حمانی جامی" ه که به‌شێکه له "هفت اورنگ"‪.‬‬ ‫جگه له خانا‪ ،‬هه‌مان داستان چه‌ند شاعیری تری کورد هۆنیویانه‌ته‌وه‪ .‬له‌وانه‪:‬‬ ‫"یوسف و زڵێخا" یه‌ک که به زاری گۆرانی هۆنراوه‌ته‌وه‪ .‬الی پیره‌مێرد بوه و نه‌یزانیوه دانه‌ره‌که‌ی کێ بوه‪.‬‬ ‫سه‌ره‌تاکه‌ی به‌مجۆره ده‌س پێ ئه‌کا‪:‬‬ ‫بە فه‌زلی ئیعجاز مسته‌فای مورسه‌ل‬ ‫بە ته‌وفیقی حه‌ق دانای له‌م یهزهل‬ ‫بکەرون بەیان شیرین حیکایەت‬ ‫خودای بانی سەر بدۆ هیدایەت‬ ‫زاهیر بو ته‌مام مه‌عنای په‌نهانی‬ ‫بە له‌فزی کوردی و شێوەی گۆرانی‬ ‫"یوسف و زڵێخا" یه‌ک که به زاری کرمانجی سه‌رو هۆنراوه‌ته‌وه‪ .‬رونوسێکی له ناو ده‌سنوسه‌کانی به‌غدادا‬ ‫پارێزراوه‪ .‬وه‌کو محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داخی نوسیوێتی‪ ،‬له دانانی ئه‌حمه‌دی خانیه‪(.‬بوژانه‌وه‪)211/2 :‬‬ ‫هه‌ندێ له بهدواداچوانی ئه‌ده‌بی گۆرانی ئه‌ڵێن خانا جگه له‌مانه چه‌ند به‌رهه‌می تری هه‌یه‪ .‬له‌وانه‬ ‫"عه‌بدوڕه‌حمانی عه‌باسی" له کۆتایی "له‌یل و مه‌جنون" دا نوسیوێتی که خانا هه‌مو "خه‌مسه‌ی نیزامی گه‌نجه‌وی"‬ ‫کردوه به کوردی‪.‬‬ ‫هه‌ڵسه‌نگاندن‬ ‫یه‌که‌م‬

‫بیری داستانه‌کانی خۆماڵی نین‪ .‬له ئه‌ده‌بی بێگانه وه‌رگیراون‪.‬‬

‫دوه‌م‪،‬‬

‫خانا هه‌ندێ به‌شی داستانه‌کانی نیزامی قرتاندوه‪ .‬له‌وانه به‌شه‌کانی سه‌ره‌تای‪ ،‬که ستایشی خوا و‬ ‫پێغه‌ممه‌ر و‪ ،‬باسی دایکی و خاڵۆی و ئامۆژگاری کوڕه‌که‌ی ئه‌کا‪.‬‬

‫سێیه‌م‪،‬‬

‫داستانه‌کانی کورت کردۆته‌وه‪.‬‬

‫چواره‌م‪ ،‬ویستویه‌تی به‌رگی کوردی‪ ،‬یان وردتر به‌رگی "خانا" یییان له به‌ر بکا‪.‬‬ ‫بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌سکاری هه‌ندێ له بابه‌تی چیرۆکه‌کانی کردوه‪.‬‬ ‫پێنجه‌م‪،‬‬

‫‪222‬‬

‫داستانه‌کانی خانا ئه‌گه‌ر به په‌خشان و‪ ،‬به شێوه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی‪ ،‬به زمانی ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رله‌نوێ‬ ‫بنوسرێنه‌وه‪ ،‬ره‌نگه ئێستاش نرخێکی ئه‌ده‌بی و چێژێکی خۆشیان هه‌بێ‪.‬‬


‫بەشی سێیەم‪ :‬سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی‬

‫دوەم‪ ،‬خانا و موناجات‬ ‫خانا و شیعری ویجدانی‬ ‫له شیعرێکی دڵداری دا ئه‌ڵێ‪:‬‬ ‫زنارم به‌سته‌ن‬ ‫جه‌و ساوه په‌ی تۆ زنارم به‌سته‌ن‬ ‫شیشه‌ی نام و نه‌نگ تهقوام شکسته‌ن‬ ‫ئه‌عزام جه باده‌ی مه‌یلی تۆ مه‌سته‌ن‬ ‫قد قامتم ذکر خاڵی ئااڵتهن‬ ‫اذانم سه‌دای سه‌ودای بااڵتهن‬ ‫ئه‌دای نمای (سوبح) فه‌رز سوبح و عیشامهن‬ ‫تا وه زوڵف و روی تۆ تهماشامهن‬ ‫سوجده‌م وه میحراب ئه‌بروی تۆ به‌رده‌ن‬ ‫سوجادهم وه هون زامت ره‌نگ که‌رده‌ن‬ ‫واجب مه‌زانان بڕێزان وه تێخ‬ ‫هونم چه حاکم چه قازی چه شێخ‬ ‫وه عیبرهتم که‌ن جه بازاڕدا‬ ‫جاڕ بده‌ن وه ناو کوچه و شاردا‬ ‫به‌دعه‌هدی که‌رده‌ن‪ ،‬زنارش به‌سته‌ن‬ ‫بواچان خانای قوبادی مه‌سته‌ن‬ ‫جانفیدای رۆژی یوم الست هن‬ ‫نزانان خانا وه مه‌یلت مه‌سته‌ن‬ ‫"نازانم هی کێیه" به‌م ناونیشانه له رۆژنامه‌ی (ژین‪ ،‬ژماره‪119 :‬ی رۆژی ‪8‬ی ‪92‬ی ‪ 9111‬ز) ئه‌م شیعره باڵ‌و‬ ‫کراوه‌ته‌وه‪:‬‬ ‫ئازیزم به‌سته‌ن‬ ‫جه‌وساوه نه‌ڕای تۆم زهننار به‌سته‌ن‬ ‫شیشه‌ی نام و نه‌نگ تهقوام شکسته‌ن‬ ‫گیانم جه باده‌ی مه‌یلی تۆ مه‌سته‌ن‬ ‫ئیمانم ذکری خاڵی ئااڵتهن‬ ‫اذانم سه‌دای سه‌ودای بااڵتهن‬ ‫ئه‌دای نمازی سوبح و عیشامهن‬ ‫تا وه زوڵف و روی تۆ تهماشامهن‬ ‫وه خاکپای تۆم هه‌زار فتوحهن‬ ‫فطره و زه‌کاتم نیثاری روحهن‬ ‫افطارم وه زوخ زام کارییهن‬ ‫رۆزهم ته‌رکی زه‌وق کامگارییهن‬ ‫نامه‌ی بهدنامیم یاوا وه دنیا‬ ‫ته‌پڵی ریسواییم نه هه‌ر ال ژه‌نیا‬ ‫تاسم نه بازاڕ عاله‌م زڕیاوه‬ ‫په‌رده‌ی ئابڕوم سه‌د جار دڕیاوه‬ ‫واجب مه‌زانان بڕێزان وه تیغ‬ ‫هونم جه حاکم جه قازی جه شێخ‬ ‫تانه‌م لێ مه‌ده‌ر مهکهرۆم ناکام‬ ‫ئازیز تۆ وه قه‌ول واته‌ی خاس و عام‬ ‫شه‌رت عاشقان گیاندار یاران‬ ‫شه‌رت بۆ کامین شه‌رت شه‌رت ههرجاران‬ ‫گۆش نه‌ده‌م وه حه‌رف تانه‌ی هیچ که‌سێ‬ ‫تا زه‌ڕێ جه ته‌ن‪ ،‬مانۆ نه‌فه‌سێ‬ ‫غه‌یر جه دین تۆ تاعهتم نه‌بۆ‬ ‫تا رۆی ره‌ستاخێز ساعهتم نه‌بۆ‬ ‫هه‌ر سات زیاد که‌م تا سه‌ر سه‌رای گڵ‬ ‫ئه‌ی مه‌یل‪ ،‬ئه‌ی مۆبه‌ت‪ ،‬ئه‌ی سۆزشی دڵ‬ ‫به بڕبه‌ند ئه‌عزام جیا که‌ن جه هه‌م‬ ‫ئه‌ر عاله‌م ته‌مام وه‌نه‌م بیان جه‌م‬ ‫وه عیبرهتم که‌ن جه بازاڕان دا‬ ‫جاڕ بده‌ن وه ناو کوچه‌ی شاران دا‬ ‫خاتر هه‌ر وه عه‌شق بااڵکهت شاد که‌م‬ ‫شه‌رت بۆ هه‌ر ساعه‌ت مه‌یلت زیاد که‌م‬ ‫‪222‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫ته‌رک دۆستی جومله به‌شه‌ر که‌م‬ ‫رۆحم حوریهکهی باغی به‌هه‌شتم‬ ‫سا تۆیش وه عه‌شقی ئه‌وه‌ل جارینت‬ ‫بزان جانفیدام ئیمتیحان تاکه‌ی‬ ‫عه‌شق جه رای دۆست عه‌شقی جانی بۆ‬ ‫نامه‌ی زه‌لیلیم وه ال‌ت ئاوردهن‬ ‫من وا ئیختیار چوه له ده‌ستم‬ ‫وه باده‌ی شه‌وقی دیدارت مه‌ستم‬ ‫سه‌رنویشتی خۆی کردمیه بت په‌رست‬

‫وه مه‌یلی تۆوه رو له مه‌حشه‌ر که‌م‬ ‫ئازیزی دنیا قیامه‌ت گه‌شتم‬ ‫به‌و سۆز و عیشوه‌ی ساڵی پارینت‬ ‫وینه‌ی من عاشق سه‌رگه‌ردان تاکه‌ی‬ ‫حه‌یفه دۆست مهیلش وه زبانی بۆ‬ ‫کێ جه حه‌کیمان ده‌رد په‌نهان که‌رده‌ن‬ ‫عاله‌م ئه‌یزانێ دینم په‌رستم‬ ‫وه حه‌لقه‌ی زولفت ها زبان به‌ستم‬ ‫مه‌ستی ئه‌زه‌لیم به باده‌ی ئه‌له‌ست‬

‫شیعره‌که خاوه‌نی ژین پیره‌مێرد باڵوی کردۆته‌وه‪ ،‬ده‌سکاری پێوه دیاره‪ ،‬ئه‌گه‌ر له سه‌رچاوه‌که‌دا وه‌ها بێ یان‬ ‫پیره‌مێرد کرد بێتی‪.‬‬ ‫پیره‌مێرد باسی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی نه‌کردوه که ئه‌م شیعره‌ی لێ راگوێزراوه‪.‬‬ ‫سه‌ره‌تای شیعره‌که و‪ ،‬هه‌ندێ له به‌یته‌کانی هه‌مان سه‌ره‌تا و به‌یته‌کانی خانایه‪ .‬شیعره‌که‌ی خانا کورته و ناوی‬ ‫خۆی تێدا هێناوه‪ ،‬لێره‌دا شیعره‌که درێژه و ناوی خانای تێدا نیه‪ .‬خانا له بنه‌ڕه‌ت دا وه‌های هۆنیوه‌ته‌وه یان‬ ‫که‌سێکی تر هه‌مان شیعری خانای درێژه پێداوه؟ ئه‌مه پێویستی به ساخکردنه‌وه‌یه‪.‬‬

‫‪222‬‬


‫بەشی سێیەم‪ :‬سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی‬

‫چه‌ند دیارده‌یه‌کی باو‬

‫له مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بیی گۆران دا‬ ‫‪.9‬‬ ‫‪.2‬‬ ‫‪.2‬‬ ‫‪.1‬‬ ‫‪.5‬‬

‫خه‌مینی‬ ‫پاڕانەوە‪ -‬موناجات‬ ‫الوانەوە‪ -‬مەرسیە‬ ‫سکااڵ له پیری‬ ‫ئاڵوگۆڕی شیعرنامه‬

‫یەکەم‪ ،‬خه‌مینی‪:‬‬ ‫خه‌مگینی‪ ،‬یان وه‌کو شاعیره‌کانی مه‌دره‌سه‌ی گۆران نوسیویانه "خه‌مینی"‪ ،‬بۆته دیارده‌یه‌کی باو له ئه‌ده‌بی‬ ‫هه‌ورامی دا‪ .‬خه‌مباری و نائومێدی و گله‌یی له رۆژگار پانتاییه‌کی فراوانی له شیعری هه‌ورامی دا داگیر کردوه‪.‬‬ ‫به ده‌گمه‌ن رێکه‌وتی شیعرێ ئه‌کرێ که‌مێ هیوا و تۆزێ گه‌شبینی تێدا بخوێنرێته‌وه‪.‬‬ ‫ته‌نانه‌ت ناوه‌کانی که به نازناو "تخلص" ی شیعره‌کانیان بۆ خۆیان هه‌ڵبژاردوه نیشانه‌یه‌که له ده‌ربڕینی‬ ‫"کەئابه" به مه‌عنای فراونی سایکۆلۆجی‪ ،‬وه‌کو‪ :‬مه‌ال‪ -‬په‌رێشان‪ ،‬مه‌والنا‪ -‬ده‌ردین‪ ،‬سه‌ید عه‌بدوڕه‌حیمی‪-‬‬ ‫مه‌عدوم‪ ،‬ئه‌حمه‌د پریسی‪ -‬مه‌جزوب‪ ،‬شێخ عهبدواڵی‪ -‬داخی‪ ،‬مه‌ال عومه‌ری‪ -‬رهنجوری‪ ،‬میرزا وه‌لی‪ -‬دێوانه‪،‬‬ ‫فانی‪ ،‬حه‌مه ئاغای‪ -‬غه‌مناکی‪ ...‬هتد هه‌روه‌کو هه‌ندێ سه‌رچاوه ئه‌ڵێن خودی بێسارانی یش "مه‌حزونی" ی‬ ‫کردۆته "تخلص" ی خۆی‪.‬‬ ‫هه‌روه‌ها به ده‌یان وشه‌یان له شیعره‌کانیان دا‪ ،‬دوبارە و چەند بارە به کار هێناوه‪ ،‬که هه‌مویان نیشانه‌ی‬ ‫نائومێدی بەردەوام و دڵتەنگی بێ بڕانەوەن‪.‬‬

‫‪222‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫نمونه ‪ :1‬بێسارانی‬ ‫هیجران بارە وێم‬ ‫دایم تەن زوخاڵ‪ ،‬هیجران بارە وێم‬ ‫چون زامەت داران‪ ،‬زەدەی مارە وێم‬ ‫رەنگ زەرد و زەبون‪ ،‬دڵ ئازارە وێم‬ ‫تا بە روی مەردەن جەفاکێشە وێم‬ ‫بە نێشی نەشتەر‪ ،‬دەرون رێشە وێم‬ ‫سۆزان چون مەجنون پەرێ لەیلە وێم‬ ‫بە زوخی زامان‪ ،‬دەرون کەیلە وێم‬ ‫با سەر خەم‪ ،‬دایم دیدە تەڕە وێم (هێ‪)6 :‬‬ ‫وێڵی ئەربەت گێڵ‪ ،‬مەنزڵ بەڕە وێم‬ ‫بێسارانی تەنیا لەم پێنج بەیتە دا ئەم هەمو وشانەی بە کار هێناوە‪ ،‬کە هەریەکێکیان بە جۆرێ لە جۆرەکان‬ ‫خەمگینی ئەگەیەنێ‪" :‬هیجران زەدە"‪ ،‬تەن زوخاڵ"‪ ،‬رەنگ زەرد"‪ ،‬زەبون"‪ ،‬دڵ ئازار"‪" ،‬زامەت دار"‪ ،‬زەدەی مار"‪،‬‬ ‫دەرون رێش"‪" ،‬جەفا کێش"‪" ،‬زوخی زامان"‪" ،‬سۆزان"‪" ،‬وێڵ"‪" ،‬مەنزڵ بەڕ"‪" ،‬دایم دیدە تەڕ"‪...‬‬ ‫هیجران زام کەردەن‬ ‫هیجران وە گیانم‪ ،‬هەزار زام کەردەن‬ ‫رەنگم چون خەزان‪ ،‬زایف و زەردەن‬ ‫هەردەم جە نۆوە رۆم رۆی نەبەردەن‬ ‫با سەرخەم دایم دیدەم نەمینەن‬ ‫جە دودی ئاهم عالەم تەمینەن‬ ‫شادی‌م هەر شینەن بەتاڵەن جەژنم‬ ‫چون هیجرانیان خەمیدە بەژنم‬ ‫یا مەرگ‪ ،‬یا مەرهەم‪ ،‬پەرێ ئێشانم (هێ‪)7 :‬‬ ‫چونکە بەی تەورەن جەفاکێشانم‬ ‫هەر بێسارانی لەم پێنج بەیتەی تردا ئەم هەمو وشانەی بە کار هێناوە‪ ،‬کە هەریەکێکیان بە جۆرێ لە جۆرەکان‬ ‫نائارامی دەرون و نائومێدی ئەگەیەنێ‪" :‬هیجران"‪" ،‬زام کەردە"‪" ،‬رەنگ خەزان"‪" ،‬زایف"‪" ،‬زەبون"‪" ،‬رۆی‬ ‫نەبەرد"‪" ،‬دودی ئاه"‪" ،‬عالەمی تەمین"‪" ،‬دیدەی نەمین"‪" ،‬خەمیدە بەژن"‪" ،‬شینی شادی"‪" ،‬بەتاڵ جەژن"‪" ،‬جەفا‬ ‫کێش"‪" ،‬مەرگ"‪" ،‬مەرهەم"‪" ،‬ئێشان"‪...‬‬ ‫هیجران نێشش دا‬ ‫هیجران وە گیانم‪ ،‬هەزار نێشش دا‬ ‫نێشی زامەتش ئەوەند ئێشش دا‬ ‫ئێش وەختی مەرگ جەفاکێشش دا‬ ‫وەختەن کە گیانم بەر بشۆ جە تەن‬ ‫هیجرانش بەی تەور نە تەن جا گرتەن‬ ‫گیانی هیجرانکێش پێش مەبۆ شاد (هێ‪)8 :‬‬ ‫من هەم پەی رازیم گیانم شۆ وە باد‬ ‫بێسارانی‪ ،‬دیسان‪ ،‬لەم چوار بەیتەی تر دا ئەم هەمو وشانەی بە کار هێناوە‪ ،‬کە هەریەکێکیان بە جۆرێ لە‬ ‫جۆرەکان نائارامی دەرون و بێزاری لە ژین ئەگەیەنێ‪" :‬هیجران"‪" ،‬نێشی زامەت"‪" ،‬ئێشی وەختی مەرگ"‪،‬‬ ‫"جەفاکێشان"‪" ،‬گیان دەرچون"‪" ،‬گیان بە با چون"‪ ...‬لێرەدا لە بێزاری دا گەیشتۆتە پلەیەک‪ ،‬رازیە بەوەی گیانی‬ ‫ل ە لەشی دەربچێ‪ ،‬تەنانەت ئەگەر بە باچونیش بێ‪ ،‬بەو مەرجەی گیانی هیجرانکێشەکەی بەوە شاد ببێ!‬ ‫لە دیوانەکەی دا توشی دەیان شیعری لەم بابەتە ئەبێ‪.‬‬

‫‪222‬‬


‫بەشی سێیەم‪ :‬سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی‬

‫نمونه ‪ :2‬وه‌لی دێوانه‬ ‫هەر من خەمبارم‬ ‫هەر من خەمینم‪ ،‬هەر من خەمبارم‬ ‫هەر من پەروانەی شەم نادیارم‬ ‫هەر من سەرگەردان زوڵمات تارم‬ ‫هەر من ستارەم جە نەحسی پەستەن‬ ‫هەر من رای شەشدەر نەردم دەربەستەن‬ ‫تا دوایی شیعرەکە‪(...‬د وەلی‪)82 :‬‬ ‫هه‌ر من ناشادم‬ ‫گشت عالەم شادەن‪ ،‬هەر من ناشادم‬ ‫هەر من نە یاوان وە الی حەق دادم‬ ‫هەر من نامراد قاپی مرادم‬ ‫تا دوایی شیعرەکە‪( ...‬د وەلی‪)71 :‬‬ ‫چین ئه‌و هۆیانه‌ی هه‌مو شاعیرانی مه‌دره‌سه‌ی گۆرانیان وا لێ کردوه رۆشنایی له ئاسۆی ژیان دا نه‌بینن و‬ ‫نائومێدی سه‌رانسه ری ژیانی داگیر کردبن؟ وەاڵمی ئەم پرسیارە پێویستی بە توێژینەوەی زانستی هەمەالیەنە‬ ‫هەیە‪.‬‬

‫دوەم‪ ،‬موناجات‪ -‬پاڕانەوە‪:‬‬ ‫سەرچاوەی فەرهەنگی زاڵی ناو کۆمەڵ گای کورد‪ ،‬بیروباوەڕی دینی و‪ ،‬باوەڕە باوە کۆنەکانی کۆمەڵگا بوە‪ ،‬هەر‬ ‫لەو سەرچاوەیەوە لێکدانەوەی بۆ دیاردە سروشتی و‪ ،‬سیاسی و‪ ،‬کۆمەاڵیەتیەکان کردوە‪ ،‬هۆی خوڵقان و رێگەی‬ ‫چارەسەریان لەو جۆرە لێکدانەوەیەدا دیوە‪.‬‬ ‫تاکی کورد کە لە هەلومەرجێکی نائارام و دواکەوتوی پڕ چ ەوسانەوە و زوڵم و زۆر و کارەسات دا ژیاوە‪ ،‬لە‬ ‫ئاستی دەسەاڵت دا‪ ،‬چ بومی بوبێ یا بیانی‪ ،‬بێ دەسەاڵت بوە‪ ،‬خۆی نەیتوانیوە وەکو ویستویەتی داکۆکی لە‬ ‫مافەکانی خۆی بکا و‪ ،‬مافەکانی بە دەس بهێنێ‪ ،‬لە بەر ئەوە پەنای بۆ خوا بردوە‪" :‬هەقی بستێنێ"‪.‬‬ ‫بەو مەبەستەش کە وا بکا خو ا بەزەیی پێدا بێتەوە‪ ،‬هەمیشە خۆی بە گوناهبار‪ ،‬نافەرمان‪ ،‬کەمتەرخەم داناوە لە‬ ‫جێبەجێکردنی فەرمانی خوا و لە بەجێهێنانی رێنمایییه دینیەکان دا‪ ،‬بۆیە لە هەمو لێقەومانێکی دا‪ ،‬لە هەمو‬ ‫کێشەیەکی ئاڵۆز و گرفتێکی سەخت دا‪ ،‬پەنای بۆ خوا بردوە‪ ،‬پەنای بۆ دوعا و پاڕانەوە بردوە‪ ،‬بەزەیی پێدا‬ ‫بێتەوە‪ ،‬باری سەرشانی سوک بکا‪ ،‬لە گوناه بیبەخشێ‪ ،‬بۆ دەربازبون لە چورتم کۆمەکی بکا‪ ،‬خواستەکانی‬ ‫بهێنێتە دی‪.‬‬ ‫ئەمەش الی توێژە کۆمەاڵیەتیەکانی ناو کۆمەڵگای کورد بە شێوەی جیاواز رەنگی داوەتەوە‪:‬‬ ‫بەشێ لەوانەی خاوەنی جۆرێ لە هۆشیاری سیاسی و کۆمەاڵیەتی و فەرهەنگی بون‪ ،‬بۆ ئەوەی خۆیان البدەن‬ ‫لە کێشەی ملمالنێی دەسەاڵت و گێچەڵەکانی‪ ،‬رویان کردۆتە گۆشەگیری و‪ ،‬هەڵبژاردنی "تەریقەتی تەسەوف"‪.‬‬

‫‪222‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫کە رێگەی تەسەوفیشیان گرتوە‪" ،‬خۆئەشکەنجەدان" یان کردۆتە پیشە‪" .‬خۆئەشکەنجەدان" یان لە ژیانی‬ ‫رۆژانەدا جێبەجێ کردوە‪ ،‬گۆیا بەوەی ئارەزوە تایبەتیەکانی مرۆڤ لە دڵ و دەرونی خۆیان دا ئەکوژن و‪،‬‬ ‫تەرکی دنیا ئەکەن‪ ،‬دەس هەڵئەگرن لە خۆشیەکانی ژیان‪ ،‬بە تایبەتی لە پۆشینی جلوبەرگ و خواردن و نوستن‬ ‫دا‪ ،‬لە بەشداری لە دەسەاڵتی دنیایی دا‪ ،‬بە تایبەتی لە دەسەاڵتی سیاسی دا‪ .‬لە بەرامبەر "دەسکەوتی مادی" دا‪،‬‬ ‫"دەسکەوتی مەعنەوی" و‪ ،‬لە بەرامبەر "ئاسودەیی جیسمانی" دا "ئاسودەیی نەفسانی"‪ ،‬بە دەس ئەهێنن‪.‬‬ ‫لەو خۆئەشکەنجەدانە لەزەتیان وەرگرتوە‪.‬‬ ‫کەم شاعیری کورد هەیە کە بەشێ لە شیعرەکانی بۆ خواپەرستی تەرخان نەکردبێ‪ .‬تەنانەت هەمو ئەوانەی‬ ‫داستانی دڵداری‪ ،‬جەنگی‪ ،‬ئەخالقی – ئەفسانەیی‪ ،‬خەیاڵی‪ ،‬یا راستەقینەیان هۆنیوەتەوە سەرەتای داستانەکانیان‬ ‫بە پاڕانەوە لە پەروەردەگار دەس پێ کردوە و‪ ،‬داوای کۆمەکیان لێ کردوە‪ .‬ئەوانەیان کە رێگەی "تەسەوف" یان‬ ‫گرتوە‪ ،‬بەشێکی شیعرەکانیان تەرخان کردوە بۆ بابەتی دینی‪ ،‬بە تایبەتی بابەتی تەسەوف‪ ،‬کە بە پاڕانەوە‪،‬‬ ‫الاڵنەوە‪ ،‬کڕوزانە‪ ،‬نوزانەوە‪ ...‬دەریان بڕیوە و یەکێ لە شێوەکانی ئەو دەربڕینە "موناجات" بوە‪.‬‬ ‫موناجات دەربڕینی رازی دڵ و نیازی دەرونی مرۆڤە‪ ،‬بە زمانی پاڕانەوە لە خوای پەروەدگار‪ ،‬بۆئەوەی بەزەیی‬ ‫پێدا بێتەوەو داواکانی‪ ،‬تکاکانی‪ ،‬ئومێدەکان ی‪ ،‬لەم دنیا و لەو دنیا‪ ،‬جێبەجێ بکا‪ ،‬کە رەنجوری بە رونی و‬ ‫راشکاوی لە بەیتێکی قەسیدە درێژەکەی دا دەری بڕیوە‪ ،‬ئەڵێ‪:‬‬ ‫ئومێدم ئێدەن پێم دەی ئازادی‪:‬‬ ‫"جە دنیا موراد‪ ،‬جە مەحشەر شادی"‬ ‫ئەم دیاردەیە تایبەت نیە بە دینێکی دیاریکراو‪ ،‬بەڵکو بە درێژایی مێژو لە ناو پێڕەوانی هەمو دینە ئاسمانی و‬ ‫زەمینیەکان دا‪ ،‬بە شێوەی جیاواز‪ ،‬بە تایبەتی لە سەردەمێک دا‪ ،‬کە زوڵمی کۆمەاڵیەتی و زوڵمی سیاسی توند‬ ‫بوە‪ ،‬دوبارە بۆتەوە‪.‬‬ ‫لە ناو ئەدەبی مەدرەسەی گۆران دا چەندین شاعیر "موناجات" یان هۆنیوەتەوە‪ .‬لە ناو ئەوانەدا سێ شاعیری‬ ‫هەڵکەوتو‪ ،‬بە پێی زەمانبەندی ژیانیان‪ ،‬لێرەدا بە نمونە ئەهێنرێنەوە‪:‬‬ ‫نمونەی ‪ :1‬خانای قوبادی‬ ‫خانای قوبادی (‪ 9968 – 9182‬ک) له ناو خوێنده‌وارانی کوردا پێش ئه‌وه‌ی به داستاننوس بناسرێ‪ ،‬به هۆی‬ ‫باڵوکردنه‌وه‌ی موناجاتێکهوه ناوی ده‌ر کردوه‪ ،‬که زیاتر بوه له ‪ 911‬به‌یت و دابه‌شی کردوه به سه‌ر حه‌وت‬ ‫به‌ندا‪ ،‬له کۆتایی به‌نده‌کانی دا یه‌ک ته‌رجیع دوباره ئه‌کاته‌وه‪ ،‬سه‌ره‌تای موناجاته‌که‌ی به‌مجۆره ده‌س پێ ئه‌کا‪:‬‬ ‫قه‌دیمی موتله‌ق‬ ‫یا قائیم به زات قه‌دیمی موتله‌ق‬ ‫حه‌یی بێ زه‌وال‪ ،‬قه‌یومی به‌رحه‌ق‬ ‫نیگارندهی نه‌قش نۆ تاقی ئه‌زره‌ق‬ ‫‪ .....‬تا دوایی شیعرەکە‬

‫‪222‬‬


‫بەشی سێیەم‪ :‬سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی‬

‫لە به‌ندی چواره‌م دا ئەڵێ‪:‬‬ ‫گونای من چێشه‌ن ئافه‌ریده‌ی توم‬ ‫یا حه‌ق ئه‌ر بهدخوم ئه‌ر پاکیزه خوم‬ ‫نهکێشایت ته‌سویر هه‌ستی من وه‌ی تەور‬ ‫شه‌ڵال رۆی ئه‌زه‌ل هه‌ر نهبیام وه‌ی جۆر‬ ‫خۆ من سونعی تۆم‪ ،‬ئه‌ر خاسم‪ ،‬ئه‌ر که‌ست‬ ‫سا که کێشانت بنای بااڵ ده‌ست!‬ ‫که‌س به سونع وێش چۆن نیه‌ن رازی‬ ‫تۆ هه‌م حاکمی وێت به‌ر به قازی‬ ‫ئه‌ر نهبۆت په‌سه‌ند کێ پهسهندیدهن‬ ‫سونع وێت به ده‌ست تۆ ئافهریدهن!‬ ‫موبهڕا جه شیرک‪ ،‬عاری جه هه‌ر عه‌یب‬ ‫به‌ڵێ‪ ،‬های عه‌لیم ئاگای سڕ غه‌یب‪،‬‬ ‫وەڵاڵ وە بیلال‪ ،‬بهزاتت قه‌سه‌م‬ ‫ئه‌ورۆ که هه‌ستی منت که‌رد ره‌قه‌م‬ ‫جه وه‌خت و واده مهکهردم کارێ‬ ‫ئهرمهبی وه ده‌س من ئیختیارێ‬ ‫وه‌ی ته‌ور نهکهفتام نه گێجاو غه‌م‬ ‫دنیای بێ وه‌فای تۆ نهدیام وه چه‌م‬ ‫په‌ی ته‌علیم عالم زانا و ته‌وانا‬ ‫ئیسه که چون تۆ عه‌لیم و دانا‬ ‫ئاداب دنیات که‌رد به نهسیبم‬ ‫ناره‌زایه‌تی ئه‌عزا و تهرکیبم‬ ‫نازری ئه‌حکام کوللی شه‌ریعه‌ت‬ ‫بەو عیشق پاک پیر ته‌ریقه‌ت‬ ‫(خانا) جه دیوان عه‌رسه‌ی عه‌ره‌سات‬ ‫به قه‌ییومی وێت یاقاییم به زات‬ ‫نهنویسیش جه ئه‌هل مهخزوالن شوم‬ ‫نهکهریش جه فه‌یز فه‌زل وێت مه‌حروم‬ ‫کۆتایی هه‌ر حه‌وت به‌نده‌که‌ی به‌م تهرجیعه ئه‌هێنێته‌وه‪:‬‬ ‫وه‌رنه به زاتت جه الی زاتی تۆ‬ ‫مهکهرون رۆی حه‌شر من شکاتی تۆ‬ ‫خانا‪ ،‬جگە لە حەوت بەندەکەی‪ ،‬هەندێ "موناجات" ی تری هەیە‪ .‬له موناجاتێکی تری دا کە ئەویشی لە قاڵبی‬ ‫"ته‌رجیعبه‌ند" ا داڕشتوە ئه‌ڵێ‪:‬‬ ‫دڵ بین شه‌رمسار‬ ‫دڵ بین جه جام مه‌عصیه‌ت شه‌رمسار‬ ‫که س نیه‌ن چون من خاطی خه‌تاکار‬ ‫عیبره‌ت لێم گرته‌ن تائیفه‌ی کوفار‬ ‫یا دائم الفضل که‌ره‌م بێ شمار‬ ‫احفظنی بالفضل من عذاب النار‬ ‫بردهن هه‌وای نه‌فس نامت جه بیرم‬ ‫من به‌نده‌ی موزنیب ساحیب ته‌قسیرم‬ ‫به ئابی سزای نار السعیرم‬ ‫هه‌رچه‌ند شایسته‌ی حه‌بسی ته‌قدیرم‬ ‫یا عظیم العفو تۆبه و ئیستیغفار‬ ‫احفظنی بالفضل من عذاب النار‬ ‫به غه‌یر جه زاتت که‌س نیه‌ن رجوم‬ ‫مهئیوسم که‌رده‌ن هه‌وای نه‌فسی شوم‬ ‫نه‌دارۆ تاقه‌ت نایره‌ی سموم‬ ‫فره روزهردم جه فیعلی مهذموم‬ ‫یا کثیر اللطف قدیم االخبار‬ ‫احفظنی بالفضل من عذاب النار‬

‫‪222‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫جه هه‌یهات هه‌یهات سه‌ختی رۆی مه‌حشه‌ر‬ ‫مهلهرزون جه خه‌وف چون شاخ عه‌رعه‌ر‬ ‫جه ته‌ناف بازی سیراتی مه‌حشه‌ر‬ ‫جه نرکه‌ی نیران نائیرهی سه‌قه‌ر‬ ‫یا غافر الذنب‪ ،‬ذالجود جبار‬ ‫احفظنی بالفضل من عذاب النار‬ ‫گارندهی چه‌تر به‌رز بێ ته‌ناف‬ ‫سه‌فا به‌خش به‌زم سۆفیانی ساف‬ ‫ستار العیوب جه قاف تا به قاف‬ ‫کثیر االحسان خفی االلطاف‬ ‫جه شکۆی دیوان شدید العقاب‬ ‫خانا من جه خه‌وف زه‌مزه‌مه‌ی حساب‬ ‫هه‌رده‌م مواچوم په‌ی په‌رده و حیجاب‬ ‫چون مل به ئایر جهرگمهن که‌باب‬ ‫باجهتی ره‌سول سەیدی موختار‬ ‫احفظنی بالفضل من عذاب النار‬ ‫له موناجاتێکی تری دا ئه‌ڵێ‪:‬‬ ‫گونههکاره وێم‬ ‫گرانتهر جه سه‌نگ گونههکاره وێم‬ ‫عه‌مه‌ل نامه‌شروع شهرمهساره وێم‬ ‫فه‌ردا شه‌رمه‌نده‌ی بهدکرداره وێم‬ ‫متحیر مات مشکاالت وێم‬ ‫دڵ سیا و روزهرد خهجااڵت وێم‬ ‫رۆی سه‌فه‌ر موفلیس خاڵی مشت وێم‬ ‫جه تاوی عه‌زاب گیان که‌نشت وێم‬ ‫بێ ماوا و بێ ده‌ر قه‌بری ته‌نگه وێم‬ ‫چه نی خاو مه‌رگ سه‌رین سه‌نگه وێم‬ ‫شه‌رمه‌نده‌ی خواجه‌ی بان سه‌ره وێم‬ ‫چم وه‌بان فه‌رق ده‌ربه‌ده‌ره وێم‬ ‫به ئاهیر دۆزه‌خ دڵ که‌بابه وێم‬ ‫سهرئهفگهندهی جورم بێ حسابه وێم‬ ‫چون ته‌یر بێ په‌ڕ دڵ بریانه وێم‬ ‫به کرده‌ی شه‌یتان ماڵ وێرانه وێم‬ ‫گرفتار ده‌رد بێ ده‌رمان وێم‬ ‫به‌نده‌ی شه‌رمه‌نده‌ی نافه‌رمان وێم‬ ‫به ئیخالسی پاک تۆبه‌ی وێم که‌ردم‬ ‫یاران ده‌وای ده‌رد ویم به‌ردم‬ ‫وه‌رنه نافه‌رمان نائومێده وێم‬ ‫ئاخر خه‌جاڵه‌ت دۆزه‌خ زێده وێم‬ ‫له موناجاتێکی تری دا که پیره‌مێرد‪ ،‬به ده‌سکاریه‌وه باڵوی کردۆته‌وه‪ ،‬بێ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌که‌ی دیاری بکا یان‬ ‫ئه‌سڵه‌که‌ی باڵوکردبێتهوه‪ ،‬ئه‌ڵێ‪:‬‬ ‫تەنگی نوێژی شام‬ ‫سەروەختی بێ وەخت‪ ،‬تەنگی نوێژی شام‬ ‫بە ئایەی شەریف سی جزمەی کەالم‬ ‫بە ناوی یەزدان هەزارویەک نام‬ ‫نۆ قوبەی سەما بێ ستون راگر‬ ‫یا (محول الحال)‪ ،‬نەزاو و نەمر‬ ‫بە (بسم اللە الرحمن الرحیم)‬ ‫بە (کن فیکون) کارساز کەریم‬ ‫بە ئایەی فتوح (نصر من اللە)‬ ‫بە نوقتەی نوربەخش نەخشی (بسم اللە)‬ ‫‪222‬‬


‫بەشی سێیەم‪ :‬سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی‬

‫یا نیگاداری ئەهلی ئیمانان‬ ‫یا (مالک الملک)‪ ،‬شای ئاسمانان‬ ‫یا دەلیلی خێر دەرماندهگان گشت‬ ‫یا پەروەدگار تیپی زێبا و زشت‬ ‫یا پرشنگی نور دەرون پڕ جۆشان‬ ‫یا رەهنمای چۆڵ لێوەی لۆنگپۆشان‬ ‫یا ئیسمی ئەعزەم‪ ،‬دانای کولی حاڵ‬ ‫یا نیگارندەی شه‌مسی زەڕین باڵ‬ ‫(یا نبی اللە ختم المرسلین)‬ ‫یا (رسول اللە ختم النبیین)‬ ‫بە پەشیمانی (تبت الی اللە)‬ ‫خەجاڵەتبار و بارکێشی گوناه‬ ‫تۆ کانی کەرەم خاوەندی رەحمەت‬ ‫من بەندەی زەلیل زەبونی زەحمەت‬ ‫هیوام بە تۆیە فەردی فریادرەس‬ ‫بە که‌ره‌م کاریت کبریای ئەقدەس‬ ‫هۆشی زیندەگیم نەماوە مردوم‪.‬‬ ‫وەسوەسەی شەیتان لە رێی دەربردوم‬ ‫(ژین‪ ،‬ژ‪99 .112:‬ی تشرینی دوه‌می ‪ 9118‬ز)‬ ‫تێوەردان‬ ‫موناجاته‌کانی خانا ناکۆکی "فکری" یان تێدا ئه‌خوێنرێته‌وه‪:‬‬ ‫له حهوتبهندهکهی دا وه‌کو "جه‌بری" یه‌کی ته‌واو خۆی ئه‌نوێنێ که ویست و بڕیاری به ده‌س خۆی نیه‪ .‬ئه‌و‬ ‫دروستکراوی خوایه و له رۆژی له دایکبونیه‌وه بڕیاری ره‌وشت و هه‌ڵسوکه‌وتی باش و خراپی دراوه و ئه‌گه‌ر‬ ‫باش بێ یان خراپ‪ ،‬ئه‌و به‌رپرسی ره‌فتاره‌کانی خۆی نیه چونکه ئافه‌ریده‌ی خوایه‪.‬‬ ‫گونای من چێشه‌ن ئافه‌ریده‌ی توم؟‬

‫یا حه‌ق ئه‌ر بهدخوم‪ ،‬ئه‌ر پاکیزهخوم‬ ‫ته‌نانه‌ت له تهرجیعهکهی دا ئه‌ڵێ‪:‬‬ ‫مهکهرون رۆی حه‌شر من شکاتی تۆ‬ ‫وه‌رنه به زاتت جه الی زاتی تۆ‬ ‫که‌چی له موناجاته‌کانی تری دا له خوا ئه‌پاڕێته‌وه له نافه‌رمانی و له گوناهه‌کانی خۆش ببێ و‪ ،‬له ئه‌شکه‌نجه‌ی‬ ‫ئاگری جه‌هه‌ننه‌م بیپارێزی‪.‬‬ ‫"احفظنی بالفضل من عذاب النار"‬ ‫ئه‌م ناکۆکیه‌ی له‌م موناجاتانهدا هه‌ن ئه‌شێ به دو بار دا لێکبدرێنه‌وه‪:‬‬ ‫لێکدانه‌وه‌یه‌کیان‪ ،‬خانا موسوڵمانێکی خاوه‌ن باوه‌ڕێکی قوڵی وه‌ها بوه‪ ،‬پێی وابێ له ژیانی خۆی دا چه‌نده‬ ‫فه‌رزه‌کانی دینی به جێهێنابێ و‪ ،‬گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چی فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌دگار بوبێ‪ ،‬هێشتا ئه‌رکه‌کانی خۆی به‬ ‫جێنههێناوه و‪ ،‬له دیوانی خوایی دا به که‌مته‌رخه‌م دائه‌نرێ‪ ،‬بۆیه له خوا ئه‌پاڕێته‌وه بیبه‌خشێ‪.‬‬ ‫لێکدانه‌وه‌که‌ی تر‪ ،‬خانا کابرایه‌کی سه‌ره‌ڕۆ بوه‪ ،‬گوێی نه‌داوه‌ته رێنمایییه دینیه‌کانی ئیسالم‪ ،‬به بیانوی ئه‌وه‌ی‬ ‫خوا وای دروست کردوه‪ ،‬هه‌رچی ئاره‌زو بوه کردویه‌تی و‪ ،‬هه‌رچی پێ خۆش بوه‪ ،‬ئه‌گه‌رچی نافه‌رمانی و‪،‬‬ ‫ده‌رچون بوبێ له سه‌ره‌تاکانی دین‪ ،‬به‌اڵم له دوا ساڵه‌کانی ته‌مه‌نی دا بیروباوه‌ڕی گۆڕابێ‪ ،‬تۆبه‌ی کرد بێ‪،‬‬ ‫گه‌ڕابێته‌وه به الی "اختیار" دا‪ ،‬هه‌ستی به مه‌سئولیه‌تی خۆی کردبێ به‌رامبه‌ر نافه‌رمانی و هه‌ڵسوکه‌وته‬ ‫چه‌وته‌کانی خۆی‪.‬‬ ‫ئه‌گه‌ر که‌سێ‪ ،‬به تایبه‌تی رۆشنبیرێکی وه‌کو خانا‪ ،‬له ناخی دڵی خۆی دا به راستی خۆی به گوناهبار نه‌زانی‬ ‫بێ‪ ،‬ئه‌بێ بۆچی ئه‌وه‌نده به که‌ساسی له خوا بالڵێتهوه له ئاگری جه‌هه‌ننه‌م بیپارێزێ؟‬ ‫‪222‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫نمونە ‪ :2‬رەنجوری‬ ‫رەنجوری (‪ 9225 – 9961‬ک) ناوی مەال عومەری کوڕی خالید بەگی شاڵەبەگیە‪ .‬لە دۆڵی خەلەکان یا ناوچەی‬ ‫قەاڵسێوکە لە دایک بوە‪ .‬دەرسی مەالیەتی تەواو کردوە و بۆتە مەال‪ .‬مەالیەتی لە چەند جێگا کردوە لەوانە‬ ‫ناوچەی عەودااڵنی قەاڵسێوکە و ئاغجەلەر و‪ ،‬سەرەنجام لە کەرکوک گیرساوەتەوە و هەر لەوێش مردوە‪.‬‬ ‫رەنجوری مەالیەکی رۆشنبیری سەردەمی خۆی بوە‪ ،‬حاجی قادری کۆیی لە باسی شاعیرانی کوردستان دا‬ ‫دەربارەی پایەی ئەدەبی رەنجوری ئەڵێ‪" :‬یەکێ رەنجوری ئەهلی کەرکوکە‪ /‬فیکری بیکری وەکو بوکە"‪.‬‬ ‫وەکو خۆی نوسیوێتی‪ " :‬بە عەشیرەت شاڵەبەگی و بە مەزەب شافیعی و بە تەریقەت عەلوانی و ئەبدااڵنی بوە"‪.‬‬ ‫بەم پێیە وەکو خۆی دانی پێدا ناوە ئەمیش "ئەهلی تەسەوف" بوە‪ ،‬بەاڵم ئەو زەمانە هێشتا مەوالنا خالید‬ ‫نەکەوت بوە باڵوکردنەوەی تەریقەتی نەقشبەندی‪.‬‬ ‫رەنجوری چەندین بەرهەمی لە بواری جیاوازدا لە پاش بەجێ ماوە لەوانە‪" :‬دیوان" ی شیعر‪ ،‬تۆمارکردنی‬ ‫روداوەکانی ناوچەکە‪ ،‬هەندێ بابەتی ئەستێرەوانی‪.‬‬ ‫دیوانی شیعرەکانی لە الیەن محەمەد عەلی قەرەداخیەوە چاپ و باڵ‌و کراوەتەوە‪.‬‬ ‫بابەتی دینی یەکێکە لە بابەتە سەرەکیەکانی دیوانەکەی‪.‬‬ ‫یەکێ لە شیعرە دینیەکانی "میعراجنامە" یە‪ .‬میعراجنامەکەی بۆ گێرانەوەی چیرۆکی میعراج تەرخان کردوە کە‬ ‫شەوێکی گرنگە الی موسوڵمانان و‪ ،‬لەو شەوەدا پێغەمەری ئیسالم بە سواری هەڵکشاوە بۆ ئاسمان و سەردانی‬ ‫قودسی کردوە و گەڕاوەتەوە بارەگاکەی خۆی ‪ ...‬ئەم جۆرە شیعرە لەو شەوەدا بە دەنگەوە خوێنراوەتەوە‪.‬‬ ‫یەکێ لە شیعرەکانی تری باسی باڵوبونەوەی پەتای تاعون ئەکا لە کەرکوک و‪ ،‬لە خوا ئەپاڕێتەوە بەزەیی بە‬ ‫بەندەکانی دا بێتەوە و‪ ،‬کۆتایی پێ بهێنێ‪.‬‬ ‫یەکێ لە شیعرەکانی تری دەربارەی نەخۆشکەوتنی خۆیەتی‪.‬‬ ‫یەکێ لە شیعرە درێژەکانی کە لێرەدا بۆ نمونە نوسراوەتەوە موناجاتەکەیەتی‪ ،‬ئەڵێ‪:‬‬ ‫(کریم الذات) ی‬ ‫یا حەی! تۆ حەکیم‪( ،‬عظیم الذات) ی‬ ‫فەرد بێ شەریک‪ ،‬ئەعال سیفاتی‬ ‫تەڕاحی نۆ ئەرز‪ ،‬نۆ سەماواتی‬ ‫بەخشندەی عیسیان خەتای عەزیمی‬ ‫تاک بێ ئەندێش‪ ،‬پاک بێ بیمی‬ ‫خەبەردار جە حاڵ هەر مار و هەر مور‬ ‫رۆزی دەهندەی وحوش و تیور‬ ‫پەی گوناکاران پۆشندەی عەیبی‬ ‫بینای بێ وەزیر روی پەردەی غەیبی‬ ‫موبەڕان جە میسل ئەزەل تا ئەبەد‬ ‫زات تۆ بەحرێن پڕ جە مەوج و مەد‬ ‫غەرقەن غەواسان جەو بەحر ئەعزەم‬ ‫وەسف زات تۆ نمەیۆ وە دەم‬ ‫(ل‪)56 :‬‬ ‫‪.....‬‬ ‫بە ئەسمائواڵی حوسنای عەزیمت‬ ‫ئیستە باجەتی زات قەدیمت‬ ‫بە پەردەی ئەسرار سیڕ پەنهانت‬ ‫بە نور مەستور جە المەکانت‬ ‫بە دین مەحبوب وێت کەرد موشەڕەف‬ ‫بەو پەیک مەخفی نامشەن رەفڕەف‬ ‫وە مەالئیکان زومرەی موکەڕەم‬ ‫بە عەرش و کورسی‪ ،‬بە لەوح و قەڵەم‬ ‫‪222‬‬


‫بەشی سێیەم‪ :‬سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی‬

‫بەو کەڕوبییان سەر نە پای فەرشت‬ ‫بەو زومرەی زهور جەو هەفت سەیانەن‬ ‫ئیسم زات تۆ دائیم موانان‬ ‫بە ئەسەد بە قەوس‪ ،‬سونبلە و میزان‬

‫بەو فریشتەکان نە دەور عەرشت‬ ‫بەو مەالئیکان جە خەڵق پەنهانەن‬ ‫وە جا موقیمان هەفت ئاسمان‬ ‫بە حەمل‪ ،‬بە سەور‪ ،‬جەوزا و سەرەتان‬ ‫‪.......‬‬ ‫ببەخشی بە لوتف رەنجوری رەنجور‬ ‫ئێدمەن نیاز پادشای غەفور‬ ‫راگەی ئەمر تۆش خاس کەردەن نیسیان‬ ‫رەنجوری غەرقەن نە بەحر عیسیان‬ ‫بیەن وە سەرژان رۆی رۆزگاران‬ ‫جە خاسی موفلیس‪ ،‬جە عیسیان داران‬ ‫یا ها ئیلتیجاش وە خاسان بەردەن‬ ‫ئەوەند بەدفیعلیش جە حەد ویەردەن‬ ‫وە قاپی نیاز عەرزشان کەردم‬ ‫یا شا! ئەی خاسان نامشان بەردم‬ ‫منەت نەهەندەی رجاکارانی‬ ‫تۆ خۆ جای ئومێد وایەدارانی‬ ‫جە الی کەریمێ چون تۆ کەرەمدار‬ ‫ئەوان رجاچی ئەمن خەتا کار‬ ‫وە رجای خاسان بکەریم ئازاد‬ ‫ئومێدم ئێدەن بە قاپی موراد‬ ‫بەڵێ خۆ خاسان رجاشان گیران‬ ‫کەم ویریم کەردەن وێنەی کەم ویران‬ ‫ئومێدم ئێدەن پێم دەی ئازادی‪:‬‬ ‫"جە دنیا موراد‪ ،‬جە مەحشەر شادی"‬ ‫یا شا! رەنجوری دڵ هەراسانەن‬ ‫ئەرجوش وە رجای رجا خاسانەن (ل‪)62-62 :‬‬ ‫نمونە ‪ :3‬مەوالنا خالیدی شارەزوری‬ ‫مەوالنا خالید (‪ 9212 – 9912‬ک) پاش خوێندنی مەالیەتی و دەسکردن بە وتنەوەی دەرس لە مزگەوتێکی‬ ‫سلێمانی دا چوە بۆ حەج و‪ ،‬دوای ئەوەش بە ناو ئێران و ئەفغانستان و خوراسان دا چوە بۆ هندستان‪ ،‬لە‬ ‫سەر دەستی یەکێ لە شێخە ناودارەکانی تەریقەت‪ ،‬ئیجازەی نوێکردنەوەی تەریقەتی نەقشبەندی وەرگرتوە و‬ ‫گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان و ئیتر دەستی کردوە بە "ئیرشاد" ی سۆفییانە‪ .‬ماوەیەک لە سلێمانی و ماوەیەک لە‬ ‫بەغداد و سەرەنجام لە دیمەشقی شام گیرساوەتەوە تا لەوێ بە نەخۆشی تاعون مردوە‪.‬‬ ‫مەوالنا بەرهەمی فکری زۆری‪ ،‬چ بە کتێب و چ بە نامە‪ ،‬لە پاش بەجێ ماوە‪ ،‬تا ئێستا هەمو بەرهەمەکانی پێکەوە‬ ‫کۆ نەکراونەتەوە و لێکۆڵینەوەی زانستی‌یان لە بارەوە نەکراوە‪ .‬لە هەمو بەرهەمەکانی ناسراوتر "دیوان" ی‬ ‫شیعرەکانێتی‪ .‬کە بە دەسخەت لە ناو خوێندەوارن دا دەستاودەستی کردوە و‪ ،‬دو جار لە ئەستەموڵ و جارێک‬ ‫لە تاران و‪ ،‬جارێکێش لە بەغداد‪ ،‬لە ناو کتێبی "یادی مەردان" دا لە الیەن مەال عەبدولکەریمی مودەڕیسەوە‪ ،‬چاپ‬ ‫و باڵوکراوەتەوە‪.‬‬ ‫مەوالنا بە کوردی و فارسی و عەرەبی شیعری داناوە‪.‬‬ ‫شیعرە کوردیەکانی لە چاو شیعرە فارسیەکانی دا کەم و کورت و الوازن‪ ،‬هەندێکی بە لەهجەی کرمانجی خوارو‬ ‫و هەندێکی بە لەهجەی هەورامی هۆنیوەتەوە‪.‬‬ ‫یەکێ لە شیعرە درێژەکانی کە بە لەهجەی هەورامی دایناوە‪ ،‬ئەم موناجاتەیە‪ ،‬کە لێرەدا بە نمونە هێنراوەتەوە‪.‬‬ ‫ئەم موناجاتە چەند جارێ باڵ‌و کراوەتەوە بەاڵم هێشتا دەقێکی بەراوردکراوی شیکراوەی بۆ ئامادە نەکراوە‪.‬‬ ‫ئەمەی لێرەدایە لە بەرگی یەکەمی کتێبی "یادی مەردان" وەرگیراوە‪:‬‬ ‫‪222‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫یا فەرد ئەعزەم! یا فەرد ئەعزەم‬ ‫یا حەی‪ ،‬یا قەیوم‪ ،‬یا فەرد ئەعزەم!‬ ‫یا شنەوەندەی ناڵەی سوبحدەم!‬ ‫نە پای بەندییان بەندیخانەی غەم‬ ‫یا نیگارندەی نۆ تاق ئەزرەق‬ ‫یا فەرازندەی چەرخ موعەللەق‬ ‫ریفعەتبەخش تەخت هەفت پایەی کەیوان‬ ‫یا بانی بونیان قوسور و ئەیوان‬ ‫نە عەرەز‪ ،‬نە جیسم‪ ،‬نە رۆح‪ ،‬نە جەوهەر‬ ‫بێ زاد و نەمیر‪ ،‬بێ خواب و بێ خۆر‬ ‫جە ئەسرار غەیب واقیف و خامۆش‬ ‫بینای بێ دیدەی‪ ،‬شنەوای بێ گۆش‬ ‫بێ هەمتا و بێ میسل‪ ،‬بێ شەریک‪ ،‬بێ باک جە عەیب موبەڕا‪ ،‬جە ئااڵیش پاک‬ ‫(ل‪)625 :‬‬ ‫‪.......‬‬ ‫‪.......‬‬ ‫ببەخشی گونای بەندەی روسیا‬ ‫یا شا! جە دەرگات ئێدمەن رجا‬ ‫سەرتۆق جەرگەی شەرمەسارانم‬ ‫من کە سەرحەلقەی گوناکارانم‬ ‫سفتەی نائیرەی نار حیرمانم‬ ‫سەرتاپا غەریق لوججەی عیسیانم‬ ‫جە تەقسیراتم تەقسیر نەکەردەن‬ ‫شەرت ئەمر تۆم وە جا ناوەردەن‬ ‫نادانیم بیەن‪ ،‬تۆ وێت مزانی‬ ‫هەرچێوەم کەردەن جە نافەرمانی‬ ‫رەزام رەزای تۆن (الحکم لله)‬ ‫ئەر مسۆچنیم‪ ،‬ئەر بەخشیم گوناه‬ ‫(استغفر الله ‪ ..‬استغفر الله)‬ ‫یەک ئەمجار بە لوتف ببەخشم گوناه‬ ‫(رب نجنی من عذاب النار)‬ ‫جورمم بێ حەدەن‪ ،‬گونام بێ شومار‬ ‫(وال تقنطوا من رحمة الله)‬ ‫نەکەری مەحروم بەندەی روسیاه‬ ‫(یا غافر الذنب فاغفر لی وأرحم)‬ ‫بار عیسیانم کۆکۆ بیەن جەم‬ ‫نیازم ئێدەن یا حەی‪ ،‬یا قەییوم‬ ‫خالید جە دەرگات نەکەری مەحروم (ل‪)625-621 :‬‬ ‫تێوەردان‬ ‫یەکەم‪،‬‬ ‫بەراورد کردنی ناوەرۆکی موناجاتەکانی خانا لە گەڵ هەردو موناجاتی رەنجوری و مەوالنادا جیاوازیەکی‬ ‫بنەڕەتی لە گوتارەکانیان دا هەیە‪ .‬خانا راستەوخۆ‪ ،‬بە بێ "واسطە" و بە بێ "شەفیع" و "تکاکار"‪ ،‬رو لە خوا‬ ‫ئەکا و‪ ،‬لە گەڵی ئەدوێ‪ ،‬لە کاتێک دا رەنجوری و مەوالنا سەرەڕای ئەوەی خۆیان راستەوخۆ رو لە خوا ئەکەن‪،‬‬ ‫سەدان پێغەممەر و ئەولیا و پیاوچاکیان کردوە بە "شەفیع" و "تکاکار"‪.‬‬ ‫دوەم‪،‬‬ ‫زمانی دەربڕینی موناجاتەکان جیاوازن لە زمانی شیعری ئاسایی‪ .‬هەر سێ شاعیر ژمارەیەک وشەیان‬ ‫بەکارهێناوە لە شیعری ئاسایی دا بە دەگمەن بە کارهێنراون‪ ،‬لەوانە‪ :‬ژمارەیەکی زۆر زاراوەگەلی عەرەبی –‬ ‫قورئانی و عیرفانی‪ ،‬هەروەها ژمارەیەکی زۆر زاراوەگەلی فارسی – کوردێنراو‪ ،‬وەکو‪ :‬نیگارندە‪ ،‬شەرمندە‪،‬‬ ‫‪222‬‬


‫بەشی سێیەم‪ :‬سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی‬

‫سەرئەفگەندە‪ ،‬بەخشندە‪ ،‬دەهندە‪ ،‬پشندە‪ ،‬نەهەندە‪ ،‬شنەوەندە‪ ،‬فەرازندە‪ ،‬کونەندە‪ ،‬نومایندە‪ ،‬فرۆزندە‪ ،‬رەهانندە‪،‬‬ ‫روبایندە‪ ،‬بەخشایندە‪ ،‬گیرندە‪ ،‬زەنندە‪...‬‬ ‫سێیەم‪،‬‬ ‫ستونی هۆنراوەیی هەردو موناجاتی رەنجوری و مەوالنا تا رادەیەکی زۆر بە یەک شێوە داڕێژراون‪،‬‬ ‫هەریەکەیان لە سێ بەش پێکهاتوە‪:‬‬ ‫بەشی یەکەم‪ ،‬سەرەتاکەیەتی‪ ،‬تەرخان کراوە بۆ ستایشی گەورەیی و توانایی پەروەدگار و بەزەیی بێ‬ ‫ئەندازەی‪.‬‬ ‫بەشی دوەمی‪ ،‬کە درێژترین پارچەی ستونی هۆنراوەکەیە‪ ،‬تەرخان کراوە بۆ هانابردن بۆ پیرۆزیەکانی ئیسالم‪،‬‬ ‫شفاعەتکاران و سوێن ددانی یەزدان و‪ ،‬هاوار لە پیاوچاکانی خواپەرست ببنە تکاکار لە الی پەروەردگار وەاڵمی‬ ‫داواکانیان بداتەوە و‪،‬‬ ‫بەشی سێیەمی‪ ،‬کۆتاییەکەیەتی‪ ،‬تۆبە لە کردەوەی رابوردو‪ .‬پاڕانەوەی شاعیرە کە خوا لە گوناحی و تاوانی‬ ‫بەدکرداری‪ ،‬بەدرەفتاری‪ ،‬بەدگۆیی‪ ،‬نافەرمانی‪ ...‬بیبەخشێ‪.‬‬

‫سێیەم‪ ،‬الوانه‌وه – مه‌رسیه‪:‬‬ ‫گەورەترین ترسی مرۆڤ لە مردن بوە‪.‬‬ ‫رازی ژیان و مردن هەتا ئێستاش گەورەترین مەتەڵی هەڵنەهێنراوی مرۆڤە‪.‬‬ ‫ئەگەرچی زۆرایەتی کورد موسوڵمانی باوەڕدارن و‪ ،‬ئیسالم باوەڕی بە مردن و زیندوبونەوە هەیە و‪ ،‬باوەڕی‬ ‫وایە دوای مردنی "ئەم دنیا" ژیانێکی جاویدان "لەو دنیا" چاوەڕێی ئەکا‪ .‬تەنانەت ئەوانەش کە لە سەر "ئۆلی‬ ‫ئیزەدی" ن و یا لە سەر "ئایینی یارسان" ن باوەڕیان بەوەیە دوای مردن گیانی مردو ئەچێتە کەس یا شتێکی‬ ‫ترەوە‪ ،‬کەچی مردن لە الی کورد بە گشتی بە موسوڵمان و ناموسوڵمانەوە کارەساتێکە وەکو هیچ کارەساتێکی‬ ‫تر نیە‪ ،‬بۆنەیەکە وەکو هیچ بۆنەیەکی تر نیە‪ .‬بۆیە مەراسیمی مردن و ناشتن و پرسە شتێکی تایبەتیە‪.‬‬ ‫الوانەوەی ناو پرسە بەشێکە لەو مەراسیمە و‪ ،‬هۆنینەوەی شیعر چ بۆ سەر کێلی گۆڕی مردوەکە و چ بۆ زیندو‬ ‫راگرتنی یادەکەی‪ ،‬بەشێکە لە نەریتەکانی کوردەواری‪" .‬الوانەوە – مەرسیە" ش ئەچێتە ئەم چوارچیوەیەوە‪.‬‬ ‫الوانه‌وه یا شیوه‌نی مردو که یه‌کێک بوه له بابه‌ته‌کانی ئه‌ده‌بی گۆران‪ ،‬ئه‌چێته خانه‌ی "شیعری موناسه‌به‌ت"‬ ‫ه‌وه‪ ،‬الوانه‌وه بۆته دیارده له مه‌دره‌سه‌ی ئه‌ده‌بی گۆران دا‪ .‬که‌م شاعیری گۆران هه‌یه شیوه‌نی بۆ یه‌کێ‬ ‫نه‌کردبێ‪ ،‬به‌اڵم ئه‌وه‌ی ئێستا له به‌ر ده‌س دایه ره‌نگه مه‌وله‌وی له هه‌مویان زۆرتر شیوه‌نی گێڕا بێ‪.‬‬ ‫شیعری الوانه‌وه چه‌ندین جۆرن‪:‬‬

‫جۆری یه‌که‌م‪،‬‬ ‫ئه‌وانه‌ن له ده‌رونی شاعیره‌وه ده‌رچون‪ ،‬ده‌نگدانه‌وه‌ی ناخی پڕ له ئاخی ده‌رونی شاعیره به‌رامبه‌ر مردوه‌که‪،‬‬ ‫له‌وه‌دا له گه‌ڵ هه‌ست و سۆزی خۆی دا راستگۆ بوه‪ ،‬شیوه‌ن بۆ خۆشه‌ویستێکی ئه‌کا به یه‌کجاری له ده‌سی‬ ‫چوه‪ .‬مه‌رج نیه ئه‌م خۆشه‌ویسته هه‌میشه هاوسه‌ره‌که‌ی بوبێ‪ ،‬به‌ڵکو ئه‌شێ هاوڕێیه‌کی نزیکی بوبێ‪.‬‬ ‫حه‌مه ئاغای ده‌ربه‌ند فه‌قه‌ره (تالعی) به قه‌سیده‌ی "گڵکۆی تازه‌ی یار" و ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی به قه‌سیده‌ی‬ ‫"گڵکۆی تازه‌ی له‌یل" شیوه‌نی بۆ مه‌رگی خۆشه‌ویسته‌که‌ی کردوه‪.‬‬ ‫‪222‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫نمونە ‪ :1‬ئەحمەد بەگی کۆماسی‬ ‫گڵکۆی تازه‌ی له‌یل‬ ‫ئارۆ شیم وه سه‌ر گڵکۆی تازه‌ی له‌یل‬ ‫نه پایه‌ی مه‌زار ئه‌و له‌یلی پڕ مه‌یل‬ ‫جه دیده‌م واران ئه‌سرینان چون سهیل‬ ‫سه‌نگی مهزارش گرته‌م نه ئاغوش‬ ‫شیم وه سهرینش وه دڵه‌ی پڕ جۆش‬ ‫موباره‌کت بۆ یانه‌ی بیدی چۆڵ‬ ‫واتم‪ :‬ئه‌ی دڵسۆز قه‌یسی لۆنگ وه کۆڵ‬ ‫من مه‌جنونی تۆم‪ ،‬وه‌ی ته‌ور پێم ئامان‬ ‫سه‌ر هوردا نه خاک سه‌وڵی خه‌رامان‬ ‫بێزارم جه گیان‪ ،‬رازیم وه مه‌رده‌ن‬ ‫کۆچی بێ واده‌ت کارێ پێم که‌رده‌ن‬ ‫شاد بۆ به گه‌ردم زهالن و شه‌ماڵ‬ ‫وه‌خته‌ن چون قه‌قنه‌س ته‌ن بۆ وه زوخاڵ‬ ‫ته‌ن بوه خۆراک وه‌حشیانی چۆڵ‬ ‫یاخو به وێنه‌ی قه‌یسی لۆنگ وه کۆڵ‬ ‫سه‌وگه‌ند به‌و خااڵن فهیرۆزهی خۆش ره‌نگ به‌و ده‌سته زوڵفان پهشێویای پای سه‌نگ‬ ‫من و تۆ وه جه‌ور جیا که‌رد جه هه‌م‬ ‫جه‌و ساوه گه‌ردش چه‌رخی پڕ سته‌م‬ ‫من مام په‌ی ئازار جه‌فای رۆزگار‬ ‫تۆ بردهن وه خاک سیای ته‌نگی تار‬ ‫هه‌ر له‌یل لهیلمهن نه هه‌رده‌ی دوجه‌یل‬ ‫هه‌ر رۆ چون مه‌جنون خاتر جه غه‌م که‌یل‬ ‫چهنیو جه‌فا و جه‌ور دایم سهودامهن‬ ‫غه‌مان‪ ،‬پهژاران‪ ،‬ره‌فیقی رامهن‬ ‫قافڵه‌ی فامم به تاراج بردهن‬ ‫سپای غه‌م به‌ی ته‌ور هجوم ئاوردهن‬ ‫چون جای مارانگاز زوخاو مه‌یۆ لێش‬ ‫زامتان سه‌خت ئه‌ی دڵه‌ی پڕ ئێش‬ ‫کافر به‌زه‌ییش مه‌یۆ پێمهدا‬ ‫شه‌و که‌یله‌ن زوخاو وه الی جێمهدا‬ ‫چون ئاهوی ته‌نیا سه‌ر لێم شێویان‬ ‫یانه‌م وێرانه‌ن‪ ،‬ده‌ردم دێویان‬ ‫یه‌کجار وه‌سواسه‌ی ته‌نیایی تۆمه‌ن‬ ‫شه‌وان زاری و شین‪ ،‬رۆوان رۆرۆمهن‬ ‫کێن هامڕازت سوبح و ئێواران‬ ‫حاڵی تۆ چێشه‌ن شای وه‌فاداران‬ ‫مودارات چۆنهن له‌یلی نازپه‌روه‌ر‬ ‫نه‌و سه‌رای تاریک پڕ خه‌وف و خه‌ته‌ر‬ ‫کێن هاو ره‌فیقی له‌یل و نههارت‬ ‫چ ته‌ور موریای چۆنهن قه‌رارت‬ ‫چ تهورهن خااڵن فیرۆزهی وه‌ش ره‌نگ‬ ‫ئه‌و ساردی هه‌وای سه‌ردی سیاسه‌نگ‬ ‫کام سه‌نگی سیا هان جه باڵینت‬ ‫جه باتی باهوی قه‌یسی غه‌مگینت‬ ‫داخم ئه‌و داخه‌ن له‌یلی خاتر ته‌نگ‬ ‫ئه‌و ده‌سته‌ی زوڵفان پهشێویای پای سه‌نگ‬ ‫ئێستا په‌شێوان چون ره‌یحانه‌ی هه‌رد‬ ‫وه چنگی چلچهنگ تۆ تاتات مهکهرد‬ ‫ئه‌و قه‌یسی قه‌تران شه‌ڕئه‌نگێزی تۆ‬ ‫ئه‌و دیده‌ی مه‌خمور ئاهوبێزی تۆ‬ ‫بێ ره‌ونه‌ق بیهن چون نه‌قشی روی سه‌نگ‬ ‫ئێستا نه گه‌ردش چه‌رخی نیلی ره‌نگ‬ ‫زینده‌گی جه ال‌م ژاری مار نه‌بو‬ ‫سایه‌ی چێش سۆمای دیده‌م تار نه‌بو‬ ‫ته‌مام حه‌سره‌تان وه دڵ به‌رده‌نی‬ ‫تۆ خه‌ریکی قه‌بر سیای سه‌رده‌نی‬ ‫زینده مهگێڵۆم نه روی سه‌ر بسات‬ ‫من ته‌نیا چون قه‌یس لێوه‌ی غه‌م خهاڵت‬

‫‪222‬‬


‫بەشی سێیەم‪ :‬سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی‬

‫وه‌لحاسڵ هه‌رچه‌ند شین و زاریم که‌رد‬ ‫نه پای قه‌بری له‌یل بێ قه‌راریم که‌رد‬ ‫یه‌کجار بڵێسه‌م جه گه‌ردون ویه‌رد‬ ‫نه جواو دا پێم نه زه‌ڕه ده‌نگ که‌رد‬ ‫دیسان هه‌م جه نۆ واتم‪:‬‬ ‫ئه‌ی دڵسۆز‬ ‫حه‌کیمی ده‌رمان ده‌ردی مه‌جنون دۆز‬ ‫مهر عه‌هدی وه‌رین جه یادت شیه‌ن‬ ‫یانی چێش مه‌یلم جه ال‌ت که‌م بیهن‬ ‫وه‌ی جامه‌ی سیای یه‌خه پاره‌وه‬ ‫من وه‌ی دڵه‌ی خار بێ قه‌راره‌وه‬ ‫خاکی یانه‌ی نوێت وه چه‌م مهماڵۆ‬ ‫هام نه سه‌رینت زار زار مهناڵۆ‬ ‫جه ئالوده‌ی سه‌خت شین و زاری من‬ ‫تۆ هیچ نیت وه قه‌ید بێ قه‌راری من‬ ‫مهعلومهن جه ال‌م مه‌یلت بیهن سه‌رد‬ ‫نمه‌دی جواو خاڵ بوخته‌ی بێ گه‌رد‬ ‫جه‌و یانه‌ی تازه‌ی حهسرهتناکهوه‬ ‫دیم سه‌دایێ نه‌رم جه تۆێ خاکه‌وه‬ ‫ئاما وه گۆشم چون هه‌رده جاران‬ ‫واتش‪ :‬ئه‌ی مه‌جنون وێڵی کۆساران‬ ‫بێ واده که‌رده‌ن من جه تۆ جیا‬ ‫سه‌وگه‌ند به واحید فه‌ردی بێ هه‌متا‬ ‫فره سه‌نگ و خاک وه جه‌سته‌م باره‌ن‬ ‫رای جواو نیه‌ن دڵ بێ قهرارهن‬ ‫جه ته‌ئسیری خاک‪ ،‬هه‌وای سه‌ردی سه‌نگ رێی جواو نیه‌ن چه‌نیت که‌رۆ ده‌نگ‬ ‫نازارانی وێم جه یادم به‌رده‌ن‬ ‫خانه‌ی خاک وه‌ی ته‌ور مهحبوسم که‌رده‌ن‬ ‫هه‌رچه‌ن سه‌ر وه سه‌نگ سیا مه‌ده‌ری‬ ‫به‌ڵێ هه‌رچه‌ن شین‪ ،‬زاری مه‌که‌ری‬ ‫بشۆ زاری که‌ر په‌رێو به‌ختی وێت‬ ‫فایدهش نیه‌ن سود نه‌دارۆ پێت‬ ‫جه نهخوهی وه‌فاش دایم هه‌ر جه‌فان‬ ‫په‌ی چێش ئه‌ی دنیا خه‌یلێ بێ وه‌فان‬ ‫یه‌ک یه‌ک وه زنجیر عهیارس به‌سته‌ن‬ ‫که‌س جه قه‌یدی دام مهکرش نهڕهستهن‬ ‫هیچ که‌س جه دامش بهرنهشی وه به‌ر‬ ‫جه ئه‌وه‌ل دنیا تا وه رۆی مه‌حشه‌ر‬ ‫ئاخر سه‌ره‌نجام ره‌نجه‌ڕۆ مه‌بۆ‬ ‫هه‌رکه‌س دڵشاد بۆ وه‌ی دنیای بێ پۆ‬ ‫ئاخر سه‌ره‌نجام ئه‌ی جاگه جاتهن‬ ‫هه‌رچه‌ند په‌رێو من تۆ ئهلوهداتهن‬ ‫(ل‪ :225-226 :‬خه‌زنه‌دار)‬

‫سه‌رچاوه‪:‬‬

‫ئەم شیعرە چەند جارێ باڵوکراوەتەوە‪ ،‬هەندێ جار بەشێکی و هەندێ جار هەموی‪ ،‬هێشتا دەقێکی بەراوردکاری‬ ‫باڵونەکراوەتەوە‪ ،‬بڕوانە‪:‬‬ ‫د‪ .‬مارف خه‌زنه‌دار‪ ،‬مێژوی ئه‌ده‌بی کوردی‪ ،‬ل ‪ .226 – 297‬ئەم دەقەیان لەو وەرگیراوە‪.‬‬ ‫دیوان ئەحمەد بەگی کۆماسی‪ ،‬بااهتمام محمد علی سلطانی‪ ،‬تهران – ‪.9281‬‬

‫‪222‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫نمونە ‪ :2‬مەولەوی‬ ‫مه‌وله وی‪ ،‬مەرگی هاوسەرەکەی‪ ،‬کارێکی زۆری کردۆتە سەر ژیانی رۆژانەی‪ ،‬دڵ و دەرونی هەژاندوە‪ ،‬بۆتە‬ ‫سەرچاوەی تەقینەوەی هەستی ناسک و سۆزی بە کوڵی‪ ،‬کە رەنگی داوەتەوە لە چەندین قەسیدەی بە سۆزدا‪ ،‬نە‬ ‫یەک و نە دوان و نە سێیان‪ ،‬کە ئەمەش نیشانەی کوالنەوەی بەردەوامی ئەم کۆستە بە ئازارە بوە‪ ،‬لەگەڵ ئەوەی‬ ‫هەمو ئەم شیعرانەی بۆ یەک مە بەست و بۆ یەک بابەت هۆنیوەتەوە‪ ،‬کە ئەویش شیوەنە بۆ هاوسەرەکەی‪،‬‬ ‫کەچی نەک هەر دوبارەبونەوەی تێدا ناخوێنرێتەوە‪ ،‬بەڵکو هەمیشە تازەکردنەوەی تێدا ئەبینرێ‪ ،‬گەشتێ بە‬ ‫دیوانەکەی دا ئەمە دەر ئەخا‪ ،‬له‌وانه‪:‬‬ ‫ئەی رۆشنیی چەم! تاکەی تەشریف بەر‬ ‫لێاڵوی سادەی! هوناوەی هون کەر‬ ‫پەی چێش قیبلەکەم عەزم سەفەر کەرد‬ ‫سێاڵو دو‌ریش ریشەی هەستیم بەرد‬ ‫بینایی وە راست دڵەی پڕ دەردم‬ ‫ئای چەند سەرسەخت بیم لوای نەمردم‪ ...‬تادوایی (ئەلف‪)91 :‬‬ ‫ئیمساڵ نەوەهار چون خەزان سەرد‬ ‫بەرگ وەرد باغ مەعدوم بەرد پەی هەرد‬ ‫مشیۆ تاڵەی من خیالف ئەنگێز بۆ‬ ‫وەر نە کەی کێ دی وەهار گوڵڕێز بۆ؟‪ ...‬تا دوایی ( ئەلف‪)22 :‬‬ ‫ئەدای پەشێویی حااڵت جەستەم‬ ‫دورەن جە تەحریر خامەی شکستەم‪ ...‬تا دوایی (ئەلف‪)21 :‬‬ ‫دڵەی دڵ وە مەی مەیل لەیلێ کەیل‬ ‫مەحرەم وە رازان خەڵوەت خانەی لەیل‬ ‫النەی حەلقەی زوڵف عەنبەربۆی شەوڕەنگ‬ ‫هامدەم جای تەنگ ئەلحەد سەرای سەنگ‪ ...‬تادوایی (دال‪)9 :‬‬ ‫دوریت دیارەن چەند ساحیب نێشەن‬ ‫تۆی دەرون وە خار نێشێ و تەر رێشەن‪ ...‬تا دوایی (دال‪)92 :‬‬ ‫شورای عاشوران دیسان بەزمش بەست‬ ‫موحەڕەم ئاما‪ ،‬مەحرەم شی نە دەست‪ ...‬تادوایی (شین‪)1 :‬‬ ‫گەرد ئالودەن دەور مەزار لەیلێ‬ ‫ئاوپاشی و مااڵش الزمەن خەیلێ‬ ‫‪222‬‬


‫بەشی سێیەم‪ :‬سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی‬

‫خادمیی توربەت نازک ئەندامان‬ ‫پەی دیدە و موژگان مەعدومی ئامان‪ ...‬تا دوایی (گاف‪)9 :‬‬ ‫مەرگت دێوەلول‪ ،‬خەمان دێونان‬ ‫بونیاد خەرمان عیرفان شێونان‬ ‫جە دیدە و دەماخ‪ ،‬جە گۆش و گەردەن‬ ‫دوریت نماز کام زامدارتەر کەردەن‪ ...‬تا دوایی (میم‪)1 :‬‬ ‫مەرگی کۆماسی‬ ‫مەولەوی لە گەڵ کۆماسی هاوڕێی نزیک بون‪ ،‬چەندین نامەی شیعری‌یان گۆڕیوه‌ته‌وه‪ .‬بە شیعر هەواڵی‬ ‫یەکتریان پرسیوە‪ .‬کە مردویشە دیارە کارێکی ناخۆشی تێ کردوە‪ .‬مەولەوی بۆ مەرگی کۆماسی ئەم شیعرەی‬ ‫هۆنیوەتەوە‪:‬‬ ‫یاران بەرشییەن جە زێد و زامەن‬ ‫گرد تەفرەقە بین چون خەیاڵی مەن‬ ‫گەرد کۆچشان ئانا دیارەن‬ ‫دەک لێاڵویت بۆ چۆنت قەرارەن‬ ‫سەنگی بار هۆش‪ ،‬پێش بار فامت‬ ‫دەوار شاری‪ ،‬چیخ ئارامت‬ ‫لوان چەنی کۆچ خاڵۆکەی هامفەرمد‬ ‫ئیستە بار وستەن نە هەوارگەی هەرد‬ ‫تۆ چێش مەکەری کەم هۆش کەم فام‬ ‫پەرێ عەیب و عار مەندەنی جە ال‌م‬ ‫ساچەنی ئەرواح یاوە وە یاران‬ ‫با تەن بۆ وە سەنگ مەندەی هەواران (یێ‪)2 :‬‬

‫جۆری دوه‌م‪،‬‬ ‫ئه‌وانه‌ن که شاعیر بۆ دڵدانه‌وه و که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌می دۆستێکی هۆنیوێتیهوه‪ .‬سه‌ره‌خۆشی لێ ئه‌کا‪ ،‬هاوده‌ردی‬ ‫له‌گه‌ڵ ده‌رئه‌بڕێ‪ .‬له‌مه‌دا هه‌مو جار شاعیر نه‌یتوانیوه سۆزی راستگۆیانه‌ی تێدا ده‌رببڕێ‪ ،‬به‌ڵکو وه‌کو به‌شێ له‬ ‫پیشه‌ی شاعیری له به‌ر خاتری که‌سێکی نزیکی دایناوه‪.‬‬ ‫مه‌حمودی یاروه‌یس دۆستێکی نزیکی مه‌وله‌وی بوه‪ .‬کوڕێکی گه‌نجی ئه‌م دۆسته‌ی به گولله‌ی وێڵ له راودا‬ ‫کوژراوه‪ .‬مه‌وله‌وی چه‌ند شیعری به بۆنه‌ی کوژرانی ئه‌و گه‌نجه‌وه داناوه‪ .‬دیاره روداوێکی وا ناخۆش کار له‬ ‫هه‌ر که‌س ئه‌کا‪ ،‬به تایبه‌تی که له نزیکه‌وه ناسیبێتی‪ ،‬به‌اڵم زیاتر له‌م کارتێکردنه‪ ،‬شیعره‌کان بۆ دڵدانه‌وه‌ی‬ ‫باوکێتی‪ ،‬که دۆستی مه‌وله‌وی بوه‪.‬‬ ‫له یەکێ لەو قەسیدانەدا ئەڵێ‪:‬‬

‫‪222‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫چ وەخت وادەی ئەی گوفتارمەن‬

‫پزیسکەی چەخماخ کافیی کارمەن‬ ‫تا ئەڵێ‪:‬‬ ‫ریشەی جەرگەکەم بڕیا‪ ،‬رۆڵەرۆ‬ ‫پەردەی سەبوریم دڕیا‪ ،‬رۆڵەرۆ‬ ‫داخان گشت وە خاک بەردەم رۆڵەڕۆ‬ ‫وە ناکام هیجرەت کەردەم‪ ،‬رۆڵەڕۆ‬ ‫ئەتفااڵن مەدهۆش بێ تۆ ‪ ،‬رۆڵەڕۆ‬ ‫خان و مان خامۆش بێ تۆ‪ ،‬رۆڵەڕۆ‬ ‫خاتونان بێ هۆش بێ تۆ‪ ،‬رۆڵەڕۆ (پێ‪)2 :‬‬ ‫تەڵمیت سیاپۆش بێ تۆ‪ ،‬رۆڵەڕۆ‬ ‫بەمجۆرە بەردەوام ئەبێ‪ ،‬بەاڵم هەر بەوەندە دانەکەوتوە چەندین قەسیدەی تری بە هەمان بۆنەوە هۆنیوەتەوە‪،‬‬ ‫ئه‌م پایەی دۆستایەتی کوڕکوژراو لە الی مەولەوی و پایەی خۆشەویستی کوژراو لە الی باوکی کە دۆستی‬ ‫مەولەوی بوە‪ ،‬ده‌رئه‌خا‪.‬‬ ‫سەرەڕای ئەم شیعرە چەندین قەس یدەی بە هەمان بۆنەوە بۆ هەمان کەس داناوە‪ .‬بڕوانە‪ ،‬شیعرەکانی‪( :‬ئەلف‪:‬‬ ‫‪( ،)9‬پێ‪(، )2 :‬تا‪( ،)7 :‬نون‪.)96 :‬‬ ‫مه‌وله‌وی له‌گه‌ڵ به‌گزاده‌کانی جاف دۆست بوه‪ .‬له‌گه‌ڵ مه‌حمود پاشا ئاڵوگۆڕی نامه‌ی کردوه‪ .‬له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و‬ ‫هه‌ندێ له خێزانه‌کانیان تێکه‌اڵو بوه‪ .‬به بۆنه‌ی مه‌رگی ههندێکیانەوە مەرسیەی نوسیوە‪ .‬بۆ نمونە بڕوانە‪:‬‬ ‫بۆ مەرگی هەندێ له خانمەکانی جاف‪ ،‬شیعرەکانی‪( :‬پێ‪( ،)7 :‬میم‪)2 :‬‬ ‫بۆ مه‌رگی هه‌ندێ له پیاوه‌کانیان شیعری‪( :‬میم ‪)9‬‬ ‫بۆ که‌سێکیش که بە گەستنی مار مردوە شیعری‪( :‬پێ‪)2 :‬‬ ‫بۆ کەسێکی تر کە لە راودا هەڵدێراوە شیعری‪( :‬خێ‪)2 :‬‬

‫جۆری سێیه‌م‪،‬‬ ‫ئه‌وانه‌ن بۆ که‌سایه‌تیه‌ک وترابن که شاعیر له نزیکه‌وه هاوڕێیه‌تی یا ناسیاوی له‌گه‌ڵی نه‌بوه‪ ،‬به‌اڵم ناوبانگی‬ ‫بیستوه‪ ،‬چونکه که‌سایه‌تیه‌کی هه‌ڵکه‌وتو بوه له بوارێکی دیاریکراودا‪ ،‬له‌وانه بواره‌کانی ئه‌ده‌بی‪ ،‬زانستی‪،‬‬ ‫کۆمه‌اڵیه‌تی‪ ،‬سیاسی‪ ،‬به مردنی ئه‌و کۆمه‌ڵگا زه‌ره‌ری لێ که‌وتوه‪.‬‬ ‫نمونە ‪ :1‬میرزا شەفیع‬ ‫میرزا شەفیع‪ ،‬هاوڕێی میرزا ئەڵماس خان بوە‪ ،‬نامەی شیعری‌یان لە گەڵ یەکتر گۆڕیوەتەوە‪ .‬لە شیوەنی میرزا‬ ‫ئەڵماس خان دا وتویەتی‪:‬‬ ‫میرزام خامۆشان‬ ‫موبارەکت بۆ مەئوای خامۆشان‬ ‫نۆشت بۆ بادەی بێهۆشی نۆشان‬ ‫رەفیق مەجلیس جەرگەی مەی نۆشان‬ ‫سزای گۆڕئەفشار وە لێت ئاسان بۆ‬ ‫ئومێد وە ئیعجاز دوعای خاسان بۆ‬ ‫کزەی تەمورە کەس نەیۆ پێوە‬ ‫دمای ئەڵماس خان خان الڵ شێوە‬ ‫توڵی دەس نیشان ژ وێت نەداری‬ ‫میرزام یە دەردم من کەردەن کاری‬ ‫هەم شادی و هەم زەوق‪ ،‬هەم چراغتەن‬ ‫فرزەند هەر خاسەن میوەی باغتەن‬ ‫کۆری دوژمنان‪ ،‬شادی یارتەن‬ ‫هەروەخت بمیری ئەو جا دارتەن‬ ‫‪222‬‬


‫بەشی سێیەم‪ :‬سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی‬

‫وە ناز مەگێڵۆ نە دیواخانت‬ ‫وە شاد مەکەرۆ سەیر باخانت‬ ‫فرزەند عەزیز مەگیرۆ دەستت‬ ‫وەختێ کە پیری مەکرۆ قەسدت‬ ‫رۆحم شەرمەندەی خودا و بەندە بۆ‬ ‫ئەر ئیمساڵ تەڵێ گوڵم کەندە بۆ‬ ‫گڵ وە دیدەم بۆ پەی چێشمەن گوڵ‬ ‫پێی چێش گوڵ‪ ،‬میرزام ها نە سەرای گڵ‬ ‫باوەردێ یاران بەرگێ جە پەاڵس‬ ‫تا پۆشۆ شەفیع جە دمای ئەڵماس‬ ‫(رۆژنامەی کوردستان‪ ،‬تاران‪ ،‬ژ ‪ 22 ،79‬رەبیعولئەوەل)‬ ‫نمونە ‪ :2‬رەنجوری‬ ‫رەنجوری بە شیعر شیوەنی بۆ چەند کەسایەتیەک کردوە‪ ،‬کە رەنگە لە سەردەمی ئەودا ناسراو بوبن‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئێستا رەنگە تەنیا لەو شیعرانەدا یادیان زیندو بێ‪ ،‬لەوانە‪ :‬شێخ ئەحمەدی بۆنخۆش‪ ،‬سڵێمان ئاغای زەنگنە‬ ‫(زەبونی)‪ ،‬وەلی دێوانە‪.‬‬ ‫لەو شیعرەی دا کە به بۆنه‌ی مردنی وه‌لی دێوانه‌وه دایناوە‪ ،‬ئەڵێ‪:‬‬ ‫هامسەران ماتم‬ ‫یە خەیلێ وەختەن دڵ عەجەب ماتم‬ ‫مات و پەشێو حاڵ رو نە زوڵماتم‬ ‫بێزار جە شادی روی سەر بیساتم‬ ‫‪....‬‬ ‫پەی چێش؟ پەرێ مەرگ میرزای زەمانە‬ ‫مەنشور نە عالەم وەلی دێوانە‬ ‫‪(.....‬د وەلی‪)11 :‬‬ ‫نمونە ‪ :3‬مه‌وله‌وی بۆ زانایه‌کی ئاینی داناوه‪( .‬سین‪)1 :‬‬

‫جۆری چواره‌م‪،‬‬ ‫هه‌ندێ له‌م شیعرانه بۆ تۆمارکردنی ساڵی مردنی هه‌ندێ له‌مانه هۆنراوه‌ته‌وه‪ .‬له هه‌ندێکیان دا ساڵی مردنه‌که‌ی‬ ‫به ژماره و هه‌ندێکی تری به "حسابی ئه‌بجه‌دی" دیاری کراوه‪.‬‬ ‫نمونە ‪ :1‬مه‌وله‌وی‬ ‫ساڵی مردنی چه‌ند که‌سێکی به حسابی ئه‌بجه‌دی دیاری کردوه‪ ،‬لەوانە‪:‬‬ ‫دڵ په‌ی ته‌ئریخ وات‪ ،‬وه ده‌م ده‌رده‌وه‪:‬‬ ‫ئه‌ی وای وه‌ی دنیاش تاریک که‌رده‌وه (دال‪)98 :‬‬ ‫(ای وای وی دنیاش تاریک کرده‌وه‪)9277 :‬‬ ‫‪222‬‬


‫بە دەم رێگاوە‪ :‬گوڵ‌چنین‬

‫به ئامین جه شه‌ڕ دۆزه‌خ ئازاد بی‬ ‫وه سه‌یر ره‌حمه‌ت ئه‌به‌دی شاد بی (فێ‪)5 :‬‬ ‫(به امین جه شر دوزخ ازاد بی‪)9258 :‬‬ ‫بنویس وه هوناو دڵ نه په‌رده‌ی جه‌رگ‪:‬‬ ‫(نادر شیخ علی‪ )9275 :‬په‌ی ته‌ئریخ مه‌رگ‬ ‫شاعیرانی ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی "شیعری شیوه‌ن" یان له پاش به جێ ماوه‪ ،‬نیو ئه‌وه‌نده "شیعری شادی"‬ ‫ان له دوای خۆیان به جێ نه‌هێشتوه‪.‬‬

‫چوارەم‪ ،‬سکااڵ له پیری‬ ‫نمونه ‪ :1‬بێسارانی‬ ‫بێسارانی له سااڵنی پیریی ته‌مه‌نی دا له شیعرێکی دا په‌شیمانی ده‌رئه‌بڕێ له‌و کرده‌وانه‌ی له سه‌رده‌می گه‌نجێتی‬ ‫دا کردویه‌تی و خۆی باس ئه‌کا چی کردوه‪ ،‬ئه‌ڵێ‪:‬‬ ‫ته‌رسا بهردهنم‬ ‫راسهن سوجده‌ی ده‌یر‪ ،‬ته‌رسا بهردهنم‬ ‫مه‌ی نه پای مینبه‌ر مه‌سجید وهردهنم‬ ‫ته‌جدیدی مه‌زهه‌ب عیسا کهردهنم‬ ‫دینم دان جه الی دینی مهیفرۆش‬ ‫فتوای به‌رهه‌مه‌ن گێرتهنم نه گۆش‬ ‫کێشانم جاڕوی ده‌وری بتخانان‪ ...‬هتد‬ ‫کهردهنم نه دۆش خه‌رقه‌ی رههبانان‬ ‫(تێ‪)8 :‬‬ ‫بێسارانی له سه‌رده‌می گه‌وره‌بونی ته‌مه‌نی دا داخ بۆ سه‌رده‌می مناڵی ئه‌خوا‪ ،‬که ئه‌وسا خه‌می له بیردا نه‌بوه‪،‬‬ ‫گوێی به تانه‌ی ئه‌م و ئه‌و و خۆشی و تاڵی ژیان نه‌داوه‪ ،‬ژنی جوان و کچی گه‌نج خۆیان لێ نه‌پاراستوه و‬ ‫شه‌رمیان لێ نه‌کردوه‪ ،‬ئه‌میش یاری له‌گه‌ڵ کردون‪ ،‬چۆته باوه‌شیانه‌وه‪ ،‬نازداران روخساری خۆیان لێ‬ ‫نه‌شاردۆته‌وه‪ ،‬به ئاره‌زو