Issuu on Google+

‫'سروشەکانی پەیامبەر 'زەردەشت‬ ‫کۆنترین ئەندێشەی کوردستانی دێرین‬

‫من)زەردەشت( لە خێزانێکی نەجیبزادە لەدایکبوم ‪ ،‬دایکم خەڵکی دەوارێکی‬ ‫دورەدەستە و کۆچیکردووە و باوکم میری یەکێ لەهەرە گەورەرترین‬ ‫دەسەڵتدارەکانی سەردەمی خۆیبوە بەلم من جیاواز لە پلەو پایەی ڕامیاری و‬ ‫جڤاکی خولیای ژیان و بونم تاکە جیاوزیم لەگەڵ خەڵکیتردا ئەوەبو من بڕوام بە‬ ‫بت و کاربەدەستەکان نەبو ‪ ،‬هەرچەند بانگیی خودایەتیان ئەکرد بەلم من‬ ‫هەرکات لێم دەڕوانین چ مانایەکی هەیە خودایەک توانای پشکوتنی گوڵێکی‬ ‫نەبێ؟ ئیتر بۆ بیپەرستم ‪ ،‬هەربۆیە ژیانم پڕبو لە تێرامان و لێوردبونەوە ‪ .‬من‬ ‫کاتێ خۆم ناسی تێگەیشتم من کێم و چیم! بەڵم کاری من ئەوەبو خەڵکی بە‬ ‫ئاهورامەزدا ئاشنابکەم هەربۆیە من دەگەڕام و زیاتر لەوەی کە پێویستبو بیرم‬ ‫ئەکردەوە ‪ .‬کاتێک کە لەناو سروشتدا دەژیام درکم بەوە کرد ڕاستیەک ڕۆژ‬ ‫بەڕۆژ نزیکترە لێم‪ ،‬ئێمەی خۆشەوێ و ئاگای لێمانە ‪ ،‬هەستمکرد ئەو‬ ‫'ڕوناکی'ە و بەدوای منداڵێک ‪ ،‬مەخلوقێکیتردا ئەگەرێ تین و ژیانی پێبات‬ ‫کەچی ڕاستی خودی ئەوبو ‪ ،‬ڕوناکی بوو ‪ ،‬هەمو رۆژێ بەلمدا دەهات ‪ ،‬سلوی‬ ‫لێ ئەکردم ‪ ،‬یارمەتی ئەدام و خۆراکی ئەدامێ ‪ ،‬هەمو رۆژێ لەگەڵما ئەپاڕایەوە‬ ‫و ستایشی ئاسمانی ئەکرد ‪ ،‬ئەشهات بۆ دارستان و بۆسەر لوتکەی کێوەکان‬ ‫تێڕامانمان ئەکرد ‪ ،‬من بۆ ئەو وردبومەوە و ئەویش یارمەتیدام و سروشی‬


‫پێگەیاندم ‪ ،‬ڕاستیەک کە ڕاسترین ڕاستیە هەر ئەوەبو کەمن بۆی دەگەرام بەلم‬ ‫زاتێکی جیاواز ڕۆشنتربو لە هەر ڕوناکیەک ‪ ،‬ئەو بەشێکبو لە ڕاستی ‪ .‬گەلێ‬ ‫ڕووگەشتربو لە هەر گوڵێک ‪ ،‬من زانیم ئەو ئەیەوێ بدوێ ‪،‬قسی کرد و وەها‬ ‫ئاوخوت ‪ :‬ماوەیەکی دورودرێژە یەک ئەبینین ‪ ،‬من و تۆ هەردو بەدوای یەکدا‬ ‫دەگەڕاین ‪ ،‬من سروش بەخشی ئەوم ‪ ،‬گەر ئەوت گەرەکە ئەو لەمن بۆ تۆ‬ ‫نزیکترە ‪ ،‬لەو ماوە دور و درێژەدا کەتۆ بۆ ئەو دەگەڕای ئەویش بۆ تۆ خواردن‬ ‫و ئاسودەیی و پارێزگاری دەنارد ‪ ... .‬لێم پرسی بەچی بانگت کەم ؟ چۆن‬ ‫بتناسمەوە ؟ گوتی من 'وەهومەنم' وەهومەن دەرکەوت چاکترین ڕەوشتبو ‪ .‬ئەو‬ ‫یاوەرێکی نزیکی ئاهۆرابو ‪ .‬منیش کردمە ڕەوشتی خۆم ‪ ،‬خۆمم کرد بە‬ ‫وەهومەن و زیاتر گەڕام و وردبومەوە و زیاتر ئاشنابوم ئەمجارە 'خشترە'‬ ‫پەیدابو‪ ،‬کەبینیم گوتی ‪ :‬ڕاستی چاکەیە و چاکەش داواکراوە بۆ ژیان ‪ ،‬گوتم ‪:‬‬ ‫ئەو کەسەی کە لەتەک مندا ڕاستە ‪ ،‬منیش دەگەڵ ئەودا ڕاسترم ‪ ،‬ژیان جاویدانە‬ ‫هەربۆیە مردن سازکراوە تا ناسازبێ لەگەڵ ژیاندا ‪ ،‬هەرکەس بەسەر مەرگ و‬ ‫کات و ژیاندا زاڵببێ ئەوە خودی ڕوناکیە ‪ ،‬تۆ ئەی نەوەی سپیتمان ‪ ،‬سەروەرم‬ ‫تۆی هەڵبژاردوە بەهۆی پاکی و ئەندێشەی ڕاستتەوە ‪ ،‬بە فەرمانی مەزدا من و‬ ‫وەهومەن دەبینە هاوسەفەرت بەرەو نەمری ‪،‬فەڕی ئێزیدە و مەزنی مەزدات‬ ‫پێشکەش!!! دیسان گەڕام و تێرامام لە دۆڵ و هەرد و ئاسمان و ئافەریدەکان‬ ‫بینیم 'ئەشا' هات ‪،‬ئەو خودی چاکەبو پیکهاتەی )وەهومەن و خشترە(بو ‪ ،‬ئەو‬ ‫مەزنترین دەسەڵتە کە دابەزیبوە خوارەوە ‪ ،‬گوتم ‪ :‬ستایشی 'ئاهۆرا مەزدا'‬ ‫ئەکەم کە ئادەمیزادی بەم شێوەیە بەدیهێناوە و سۆز و میهری خۆی بەسەریاندا‬ ‫ئەڕژێنێ ‪ .‬بە فەرمانی سەرڤەرم‪ :‬من تەنها ئەوەم کەهەم ‪ :‬ڕاستی بینم ‪ ،‬ڕاستی‬ ‫بڵێم ‪ .‬بیر لە ڕاستی بکەمەوە تەنها ڕاستی و هیچیتر ‪ ...‬گوتم‪):‬ڕاستی چاکەیە ‪،‬‬ ‫چاکترین چاکەیە ‪ ،‬چاکترین چاکەی ئارەزوو کراوە( ‪ ....‬من بەیاوەری هەرسێ‬ ‫نێردەی ئاهۆرام گەیشتمە ڕاستی ‪ ،‬ئەو ئەرکەی کە پەروەدگارم لەسەری‬ ‫پێویستکردبوم ‪ ،‬کاری من تەنها بەمە کۆتای نەهات ‪ ،‬وەک چۆن ئەشق‬ ‫تەریقەتێکە کۆتاییەکەی فەنابونە و سەرەتای ئەبەدیە! سروشی مەزداش کۆتای‬ ‫ژیانی مادی و دەستپێکی جاویدانە ‪ ,‬من تەنها مینبەریکم بۆ ڕاستی ‪ ،‬شانیم ‪،‬‬ ‫جاودوباز نیم ‪ ،‬زۆردەست نیم ‪ ،‬هیچ نیم جگەلە مەردمێکی سادە و هاوشانی‬ ‫ئێوە نەبێ ‪ ،‬لە پەیامبەرەکان سەیر مەڕوان ئەوانیش ئینسانن ئینسان!! داوام‬ ‫کرد و پێت بەخشیم ‪ ،‬لێگەڕام و نیشانتدام ‪ ،‬لەدەرگامدا و لێت کردمەوە ‪ ....‬ئەی‬ ‫‪ ...‬سەروەرم سوپاسگوزارم بۆ ئەو هەمو خۆشەویستی و بەخشندەییەت‬ ‫ئەی ڕاستی مادام ئەبێ لەکۆتیادا هەر یەک )هەبو( هەبێ کەواتە یان من نیم یان‬ ‫ئەو نیە ‪ ،‬من هەمو و ئەویش هەر هەیە ‪ ،‬بۆ نابێ هەردوکمان هەر هەبین و‬ ‫!!!هەمیشەش لێرە ئامادەبین‬


‫منیش ستایشکاری ڕاستیم ‪ .‬ئەو دەنگەی لە 'ئاوشیدەر'ەوە بانگی کردم )لە‬ ‫دەرونەوە بیرم کردەوە ‪ ،‬لەدوایدا بۆم دەرکەوت تۆی ئافرێنەری جیهان ‪ ،‬کە‬ ‫ئەندێشەی تۆم بەدیکرد لەسەرانسەری گەردووندا تۆم بینی ‪ ،‬ئەوکات زانیم‬ ‫هەرتۆی سەرەتا و کۆتایی ‪ ،‬تۆی خواوەندی گیان و هزر و سەروەری‬ ‫ڕاستەقینەی گەردون ( ( ئەی سەروەرم لە پاڵەگانی پیرۆزتەوە من بانگی‬ ‫ڕاستی ئەدەم بەڵم خەڵکی باوەر بەوەناکەن یەزدانێک لەو 'بت'انەی کە خۆیان‬ ‫دروستیانەکرد جوانتر و ئارامتربێ ‪ ،‬سەیریان لێدێ کاتێ پێیان ئەڵێم ئاهۆرا‬ ‫) ئارامە ‪ ،‬ڕەهایە ‪ ،‬زۆر نزیکە لێتانەوە ‪ ،‬قەشەنگترینە‪،‬مەزنترین و تەنهاترینە‬ ‫( ئەوەی کە ئاگای لێتانە مەزدایە ‪ ،‬خەڵکی لەوە تیناگەن کە ئاهۆرا هەمیشە‬ ‫!!!لێرەیە‬ ‫کاتێ خەڵکیم بۆ لی پەروەردگار بانگهێشت کرد ‪ ،‬ڕوم لە ڕوناهی کردو گوتم‬ ‫‪:‬ئەی سەروەرم ڕوو لە چ کەسێک بکەم ئەوەی خراپەی ئەنجامداوە؟ یا ئەوەی‬ ‫کە بەرەو خراپە هەنگاوئەنێ؟ فەرمانیدا و گوتی 'چاکان' پێویستینا بە چاکە نیە‬ ‫خۆیان چاک و میهرەبانن ‪ ،‬خراپکاران پێویستیان پێتە ‪ ،‬تۆمان بۆ خراپی‬ ‫خراپکاران ناردووە ‪ ،‬بۆیە بانگی ئازادیمدا لەدەست سەدان و هەزاران خودا ‪،‬‬ ‫ئەو کارسازانەی بتیان چێ دەکرد بەزوی لێم توڕەبون و یاخی بون ‪ ،‬هەرچەند‬ ‫دواتر ئەوانیش بڕوایان هێنا بەلم دڵنیام خەڵکی لەپاش برواداریان بە ئاهۆرا‬ ‫دیسان دێنەوە بۆلی خودا زۆروزەبەندەکانی پێشویان ‪ ،‬ئەهریمەن ئەوەی‬ ‫کەدەیناسین و هەمیشە وێنەبەرداری دێوێکی ناشرین و بەدفەڕی بۆ دەکەین ‪،‬‬ ‫ئەوەی هەمیشە لەبارەیەوە دەڵێین بەرجەستەیە و وجودێکی سەڕانگێزە و‬ ‫هەمو خراپەیەکی ئەخەینە پاڵ ‪ ،‬لەڕاستیا مادام مرۆڤ بیرکردنەوەی تایبەتی‬ ‫خۆی هەیە هیچ گومان لەوەدانیە زۆرکات لە شەیتان خراپترە ‪ ....‬ئەهەریمەن‬ ‫تەنها 'ئەنگر مئی نو'ە کە لە خودی بیر کردنەوەی خەڵکیەوە سەرچاوە ئەگرێ‬ ‫‪' ،‬ئەنگر' واتە پیس و ناشرین و خراپ ‪ ،‬مئینو' واتە هەرشتێ لە کردار و گوتە‬ ‫و ئەندێشە ‪ ،‬تەنانەت 'ئادەم و حەوا'ش بیرکردنەوەی خراپەی خۆیانبو وایکرد‬ ‫وەهم دروستبێ کەواتە واقع دیارە ‪ ،‬نابینا نەزەری مەردمە ‪ ،‬من لەڕوی‬ ‫یەزدانەوە کە ڕاستیە ‪ ،‬ڕاستی بە خەڵک دەڵێم بەدەر لەو هیچ ڕاستیەک نیە ‪،‬‬ ‫کات وجودی نیە ‪ ،‬ژیان نیە ‪ ،‬شادی و ئارامی نیە ‪ ،‬کەوابو وەرن ببنە یاوەری‬ ‫یەزدان ‪ ،‬ئەو خۆی ئەتان ژێنێ ‪ ،‬کاتێ ئێوە هێزی کارێکی بچوکتان نیە بۆچی‬ ‫بیر لە ئەنجامەکەی ئەکەنەوە ؟ هەر کام لە ئێوە ئەگەر مەزدا لە خۆیدا‬ ‫بدۆزێتەوە ئەتوانێ گیان بەبەری داروبەردا بکا ‪ ،‬بنجەگیا لە وشکانی هەلکەنێ‬ ‫و لە دەریادا شینیبکاتەوە ‪ .‬کەم بڕواینە گەر ئێوە تۆزقاڵی ئیمانتان هەبوایە‬ ‫هەرچیتان بخواستایە ڕویئەدا وەک ئەوەی ئێوە بی ئافراێنن ‪ .‬بڕواننە گوڵەکان‬ ‫نە زەحمەت دەکێشن و نە کاردەکەن وەک ئەوەی کە ئێوە دەیکەن کەچی خودا‬


‫ئەیان ژێنێ ‪ ،‬خودا هەمومان دەژێنێ و هەموان ئە پارێزێ ‪ ،‬خۆشبەختبن کە‬ ‫بەدیهێنەرێک ئەبینن کە خودی باشەیە ‪ ،‬هەرکام لەئێوە دەرفەتی دیدەنی ئەوتان‬ ‫هەیە ‪ ،‬تاکە دەرفەتێ کە تۆ هەتە و یاوەری ئەهریمەنیش هەیەتی تەنانەت بۆ‬ ‫خودی ئەهریمەنیش فەراهەمبێ ئەوەیە کەداوای لێخۆشبونتان رەوایە ‪ ..‬خودا‬ ‫بەخشندەیە ‪ .‬وەرن چاک‪-‬بین و خراپەی خەڵکی بسڕینەوە ‪ ،‬من ڕقم بەرامبەر‬ ‫هیچ کەس نیە تەنها بەرامبەر خودی ئەهریمەن و ئەرتا نەبێ ‪ ،‬وەرن رێگایەک‬ ‫شکدەبەین کە زیاتر لە کێوەکان دەرونتان بڵنتربێ ‪ ،‬بۆ ئەوە با تێڕامێنین لە کێو‬ ‫و هەرد و کانی و ژیانی ئاهۆرا تا لەخۆماندا ئەو ببینین‪ ،‬دەزانن هەمو شتێ کە‬ ‫وجودی هەیە ئافەریدەگار ئافرندویەتی نەک کەسێکیتر !! کەوایە ئەوتان‬ ‫خۆشبوێ چۆکدامەدەن لەبەردەم ) بەرد و گاو و ئەستێرەکاندا ئەوانە خودانین!!!‬ ‫( ‪ ،‬بەڕاستی ئەی نەوەی سپیتمان ‪ ،‬دەپرسن لێت ئاینی ڕاستی کامەیە؟ تۆ‬ ‫وەڵمیان بدەرەوە ‪ :‬ئاینی من ئەوەیە کە راستی بڵێم و بە چاک و خراپ هەقی‬ ‫خۆیان بدەم ‪ ،‬کە پرسیشیان بۆ خودا نابینین بڵێ ‪ :‬خودای من ئەوەیە کە 'من و‬ ‫ئێوە و هەمو ئەوانەی کە ئەیبینن و هەستی پێئەکەن و هەمو ئەوانەشی کە‬ ‫بیری لێ ئەکەنەوە' بەدیهێناوە ‪ ،‬ئایا ئێوە دەتوانن بیرکردنەوە ببینن؟ ئایا‬ ‫دەتوانن ئازار و خۆشی ببینن و بەرجەستەی بکەن؟ ‪ ،‬چۆن پشت لە‬ ‫سەروەرێک ئەکەن لەکاتێکا میهرەبانترینە و ئە‌شقەکەی فەرامۆشەکەن؟ چۆن‬ ‫ئەتوانن رێگایەک لە لێواری فەنابون بگۆرنەوە بە دۆناودۆن؟ چۆن ئەتوانن واز‬ ‫لە گوڵەکە بێنن و دوای دڕکەکەی بکەون؟ بانگیان بکە ‪ :‬یەزدان لێونلێوە لە‬ ‫شادمانی و چاکە ‪ ،‬ئیتر بۆ ئادەمیزاد لە یەزدانەوە فێرنابێ تۆوی چاک بچێنێ تا‬ ‫دروێنەی خێربکات؟ بەڕاستی دەرونی ئادەمیزاد سەرەتا پاک و جوانە وەک‬ ‫تۆوی لۆتۆس بە ئەشقەوە گەشەئەکا و ئەبێتە دروشمی پەروەردگار ‪ ،‬خودا‬ ‫مرۆڤی بەچاکی دروستکرد ‪ ،‬کام دز بە دزێتی لەدایک بوە ؟ کام جەلد بە‬ ‫جەلدی لەدایکبوە ؟ لەو بڕوانن تا بزانن کێیە؟ کێیە سەروەری جیهان ؟ کێیە‬ ‫گیانی پێ بەخشیون؟ ئاهۆرا کاتێ نەهامەتیتان پێ ئەبەخشێ لە خۆشەویستی و‬ ‫بەسەرکردنەوەی ئێوەوەیە لەمە نیگەران مەبن ‪ ،‬یەزدان لەیادمەکەن چونکە‬ ‫یادی ئەو بۆ خۆی تیمار و ئاسودەگیە‪ ،‬مەزدا هەمو کاتێ ئێوەی لەیادە و نیازی‬ ‫پێتانە ‪ ،‬من بەڕاشکاوی پێان ئەڵێم هەڵەبکەن ‪ ،‬بگلێن ‪،‬شکست خواردوبن ‪،‬‬ ‫ئازار بچێژن و بگرین ‪، ....‬چونکە ئاهۆرامەزدا لە چەردە پیرۆزەکانیا‬ ‫ئەفەرموێ ‪' :‬پێویستە تاقیکردنەوە هەبێ تا زانین وجودی هەبێ' ‪ .‬لەدوای هەر‬ ‫گلنێ بە ئە‌شقێکی ئیلهیەوە هەستنەوە و بەراستی ببنە یاوەری چاکە ‪ ،‬یەزدان‬ ‫یاوەرتانە و لە هیچ وەهم و ترسێکدا تەنیاتان ناکات‪ ،‬لەهەرکوێبن و هەرچۆنبن‬ ‫لەگەڵیا هەر ئێوەی خۆشەوێ و بەئاگایا پێتان ‪ ،‬وەرن ئەو بپەرستن و چێژ لە‬ ‫ڕۆحیانەتی خاڵی لەگوناه وەرگرن ‪ ،‬زانابن بەوەی هەرگیز دەرگایەک بەروی‬ ‫هیچ کەسدا داناخرێ و دانەخراوە تا تۆ دووەم کەسبی ‪ ...‬بیرکەنەوە خوا‬ ‫ڕوناهیە و خۆشوگوزەرانی ئێوەی دەوێ ‪ .‬دە ئێوەش لەرێگای خ��شویستنی‬ ‫مرۆڤ و ئاژەڵ و زیندوەرانەوە لەڕێگای ئارامی و پیرۆزی )زار و زهن(تانەوە‬


‫لەگەڵ خواکەتان کە )تاکە بەدیهێنەر و سەروەری زانایە( زیاتر و زیاتر تەڤلی‬ ‫یەکتربن ‪ ،‬حوکمی چاو مەدەن و ژیان لەخەڵکی مەستێننەوە ‪ ،‬ژنان هاوشان و‬ ‫هاوئاستی پیاوان بۆیە ئەگەر بتانەوێت ژیاریبن و ڕاستی پەرستبن ئەبێ‬ ‫یەکسانی نێوانتان بپارێزن چونکە ئەمە خواستی ئاسمانە ‪ ،‬یەزدان ئەوەی‬ ‫دروستکاری ژیانە ئەتوانین بیناسین ‪ ،‬بیری لیبکەنەوە و لە هەبوەکان بکۆڵنەوە‬ ‫تا لەرێگایەوە بگەن بە بەدیهێنەرەکەی! گەر دەتانەوێت خەڵکی لەسەر بنەمای‬ ‫بڕوای خۆتان جیهان ببینن بەمچەشنە ڕەفتارکەن ‪ :‬هەر ئەو وانەیی کەلە‬ ‫بەدیهێنەری خۆتانەوە فێریبەن ئاواش لەگەڵ خەڵکی سەودابکەن و ئەشقی‬ ‫خودایان پێببەخشن ‪ ،‬ببینن چەند بۆ یەزدان خراپن لەکاتێکا ئەو بۆتان چەند‬ ‫باشە ‪ ،‬بزانن ئاهۆرا یارمەتیتان ئەدا و ئێوە ڕەتیەکەنەوە ‪ ،‬دڵنیابن سەرچاوەی‬ ‫هەمو خۆشگوزەرانی و خەمۆکیەک لەخۆتانەوەیە‪ ،‬لەبەر ئەوەی ئەو‬ ‫سروشانەی دەچنە ناو مرۆڤەوە پیرۆز و پاکن تەنها تاریکی نەبێ‪،‬بەپێچەوانەوە‬ ‫هەمو ئەوانەی لە مرۆڤە دێنە دەرێ پیس و بۆگەنن تەنها ڕوناکی نەبێ ‪،‬‬ ‫ئاهۆرامەزدا بە زانایی خۆی 'ڕوناهی' بە پایەی ڕاستی هەژمارەکا بۆیە ڕوناهی‬ ‫هەموکات دژی تاریکیە ‪ ،‬کاتێ خۆر هەڵدێ و ڕوناهی ژیان دائەپۆشێ تاریکی‬ ‫لەهیچ سوچێکی ئەم جیانەدا ناتوانێ خۆی مەڵسبات ‪ .‬ئەی ئیمانداران دەتوانن‬ ‫ببنە بەشێک لە هەقیقیەت و لە نەمریدا بژین ‪ ،‬دەشتوانن ببنەوە بە جاویدانی‬ ‫ئاهۆرا و لەڕەهایی ئەودا ببنە گەردێک لە ڕوناهی ‪ ،‬ڕوناکی لەکوێبێ ژیان و‬ ‫جاویدان لەوێیە ! با خەڵكی بەزۆر نەکەین بە خواپەرست هەتا ئەوکاتەی خۆیان‬ ‫لەراستیەکان تێدەگەن با هێمنبین و ئارامگرتوانە نوری مەزنترین مەزنی ببین‬ ‫چونکە لەتەواوی مێژودا لپەڕەیەک نابینی مرۆڤ بە زەبەر و زەنگ کرابێت بە‬ ‫زەردەشتی چونکە گەر وابوایە دەبو هەمو گەلنی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئاسیا‬ ‫!!!! ئێستا زەردەشتی)خوا پەرست( بونایە‬ ‫ئەم گوتارە هاوبیرانە لەگەڵ سروشەکانی)سوشیانت( عیسای ناسڕی تێکەڵ*‬ ‫کراوە‬

‫نوسینی ‪ :‬ژیار سروش‬


sroshjiyar@gmail.com


sruşekanî peyamber 'zerdeşt' .. kontrîn endêşey kurdstanî dêrîn