Page 1

‫په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هەرێم‬ ‫دووپاتكردنه‌وه‌ی چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی‬ ‫دیموكراسی و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه‌‬

‫ل‪2‬‬

‫‪183‬‬ ‫باڵوکراوه‌یه‌کی ئازاده‪ ،‬یه‌کێتی الوانی دیموکراتی کوردستان مانگی دوو جار ده‌ری ده‌کات‪ .‬سێشه‌ممه‌ ‪2013/7/23‬‬

‫الیەنە سیاسیەكان‪ ،‬پەیامەكەی‬ ‫سەرۆكی هەرێم‬ ‫بەرز دەنرخێنن‬ ‫ل‪3‬‬

‫یادداشته‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا‬ ‫له‌نێوان چه‌واشه‌كاری و گێڕانه‌وی مێژوودا‬ ‫لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە دووتوێی شەست‬ ‫الپەڕەدا نووسینێکی لەژێر ناوی پڕۆسەی پێکهێنانی سەرۆکایەتی هەرێمی‬ ‫کوردستان باڵو کردەوە‪ ،‬لەنووسینەکەشیدا باسی لەچۆنییەتی یەکالکردنەوەی‬ ‫پۆستی سەرۆکی هەرێم کردوەو هێرشی توندی کردە سەر یەکێتی نیشتیمانی‬ ‫کوردستان بەوەی سازشی زۆری لەبەرامبەر پارتیدا کردووە‪ ،‬مام جەاللیشی‬ ‫بە کەسێکی پۆست پەرست و ئەنجامدانی هەموو کارێک لەو پێناوەدا وەسف‬ ‫کرد‪ ،‬هەر یەک ڕۆژ دوای باڵوکردنەوەی نووسینەکەش راگەیاندنی یەکێتی لە‬ ‫وەاڵمدا هەڕەشەی کرد کە نامە ڕەشەکانی نەوشیروان مستەفا باڵو دەکاتەوە‪،‬‬ ‫باڵوکردنەوەی ئەو نووسینە ڕاو بۆچوونی جیاوازی لێ کەوتۆتەوە‪.‬‬

‫ل‪6‬‬

‫دكتۆر ئەحمەد‬ ‫كاروان ساڵح‪:‬‬ ‫لە سەرۆكایەتیكردنی پەرلەمان‪ ،‬كەمال كەركوكی و‬ ‫وەرتی‪ :‬بەرلەوەی‬ ‫ئەرسەالن بایز جیاوازییەكی كەمیان هەبوو‬ ‫ببمە پەرلەمانتار لە‬ ‫خانووی كرێدا بووم‪،‬‬ ‫كاروان ساڵح‪ ،‬پەرلەمانتاری سەربەخۆ‬ ‫لە پەرلەمانی ك��وردس��ت��ان‪ ،‬ئاشكرای‬ ‫دەكات وەك الیەنێكی سەربەخۆ خەریكی‬ ‫بەاڵم ئێستا خانوویەكی‬ ‫دروستكردنی لیستێكی سەربەخۆن بۆ‬ ‫ئەوەی بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی‬ ‫‪ 200‬مەتریم هەیە‪،‬‬ ‫پەرلەمانی كوردستان بكەن‪ ،‬هەروەها‬ ‫ڕاشیدەگەیەنێت‪ ،‬كە تاوەكو ئێستا هیچ‬ ‫الیەنێكی سیاسی جورئەتی نەكردووە‬ ‫ئۆتۆمبێلەكەشم لە‬ ‫پێمان بڵێت ل��ەالی��ەن لیستی ئێمەوە‬ ‫كاندیدكراوی‪ .‬هاوكات ناوبراو پێشبینی‬ ‫ڤێكترا گۆڕیوە بۆ پڕادۆ‬ ‫دەك���ات ئ��ەو دەن��گ��ەی ك��ە گ���ۆڕان لە‬ ‫هەڵبژاردنی ڕاب���ردوو هێنای ئەمجارە‬ ‫نەیهێنێتەوە‪.‬‬ ‫ل‪8‬‬ ‫ل‪9‬‬


‫‪2‬‬

‫ژماره‌ ‪183‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2013/7/23‬‬

‫په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هەرێم‬ ‫دووپاتكردنه‌وه‌ی چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و ئاشته‌وایی‬ ‫كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه‌‬

‫ئا‪ :‬پرس‬

‫دوای ئه‌وه‌ی ل ‌ه ‪30‬ی حوزه‌یراندا په‌رله‌مانی كوردستان ماوه‌ی‬ ‫په‌رله‌مان و ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ‪ 2‬ساڵ‬ ‫درێژكرده‌وه‌‪ .‬دواجار ل ‌ه ‪16‬ی ته‌مموز سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی‬ ‫گرنگی راگه‌یاند‪ .‬كه‌دیسانه‌و‌ه پابه‌ندبوونی خ��ۆی ب ‌ه یاسا و‬ ‫چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراسی دووپاتكرده‌وه‌‪ .‬روونیشیده‌كاته‌و‌ه‬ ‫ك ‌ه ئه‌و خولیای پۆست و ده‌سه‌اڵت نییه‌‌ و له‌گه‌ڵ خۆكاندیدكردنه‌وه‌ش‬ ‫نه‌بووه‌‪ .‬هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ش له‌ شێوازی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان ده‌گرێت‪.‬‬ ‫ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات ك ‌ه بۆ رێزگرتن له‌ الیه‌نه‌كان و نه‌ته‌وه‌كان‬ ‫و فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان و هاوپه‌یمانی یه‌كێتی و پارتی‪،‬‬ ‫به‌شێوه‌یه‌كی كاتی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی قبوڵكردووه‌‪.‬‬ ‫له‌به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌ی دا ره‌خن ‌ه له‌ هه‌ڵوێست و ره‌فتاره‌كانی‬ ‫ئۆپۆزسیۆن ده‌گرێت و روونیده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان نایانه‌وێ سازان‬ ‫بكرێت و به‌زۆر ده‌یانه‌وێ بیروبه‌رنامه‌ی خۆیان فه‌رز بكه‌ن‪ .‬داواشیان‬ ‫لێده‌كات كه‌ له‌چوارچێوه‌ی یاسادا مامه‌ڵه‌ی سیاسی بكه‌ن و هاوكاری‬ ‫سازانی نیشتمانی بن‪.‬‬ ‫له‌ده‌ستپێكی په‌یامه‌كه‌یدا‪ ،‬دیسانه‌و‌ه سه‌رۆك خۆی به‌ پێشمه‌رگ ‌ه‬ ‫ده‌زانێ و شانازی پێوه‌ده‌كات و ده‌نووسێ «پێشمەرگایەتی گەورەترین‬ ‫شانازیی ژیانی منه و‪ ،‬لە هەر پلە و پۆستێكدا بووبم بە گیانی‬ ‫پێشمەرگانە كار و خەباتم كردووە و‪ ،‬هەر لەو ڕوانگەشەوە هەموو‬ ‫پۆستەكانم بۆ بەرژەوەندیی بااڵی نیشتمانەكەم بەكارهێناون»‪.‬‬ ‫له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمه‌وه‌‪ ،‬بارزانی روونیده‌كاته‌و‌ه ك ‌ه ئه‌و‬ ‫ئه‌ركی خۆی به‌جێهێناوه‌و فه‌رمان و بڕیاری پێویستی له‌وباره‌و‌ه‬ ‫ده‌رك��ردووه‌ «بۆ پێشكەشكردنی نموونەیەكی جوانتری پڕۆسەی‬ ‫دیموكراسی و پابەندبوون بە یاساوە‪ ،‬نامەی فەرمیم ن��ارد بۆ‬ ‫كۆمسیۆنی بااڵی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان‪ ،‬تاوەكو لە مانگی‬ ‫‪9‬ی ئەمساڵدا هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان و سەرۆكایەتیی هەرێمی‬ ‫كوردستان ئەنجام بدرێن‪ .‬بەو شێوەیە ئەوەی ئەركی سەرشانی‬ ‫من بووە بەجێمگەیاندووە‪ ،‬لە نامەناردن و داواكردنی ئەنجامدانی‬ ‫هەڵبژاردنەكان و پاشان دیاریكردنی كاتی هەڵبژاردنەكان‪ ،‬كە ئەویش‬ ‫رۆژی ‪ 2013/9/21‬بووە»‪ .‬ده‌شنووسێ «لە دوای ئەو فەرمانە و‬ ‫پێش دەرچوونیشی‪ ،‬جیاوازیی بیروڕا هەبوو لەسەر میكانیزمی‬ ‫هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان‪ ،‬كە ئایا بەپێی یاسای‬ ‫سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ژمارە ‪1‬ی ساڵی ‪2005‬ی هەمواركراو‬ ‫و پڕۆژەی دەستوور بێت‪ ،‬كە سەرۆكی هەرێم راستەوخۆ لە الیەن‬ ‫خەڵكەوە هەڵبژێردرێت‪ ،‬یان بە پێی بۆچوونی چەند حیزبێك كە داوا‬ ‫دەكەن سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە نێو پەرلەماندا هەڵبژێردرێت‪.‬‬ ‫ئەمەیش جیاوازی خستە ناو الیەنەكانەوە پاشان پرسی پڕۆژەی‬ ‫دەستووری هەرێمی خرایە سەر و دەرئەنجام بەداخەوە مامەڵەكردنی‬ ‫توندی هەندێ الیەن پڕۆسەی سیاسی بەرەو قەیران برد»‪.‬‬ ‫هه‌ر لە په‌یامه‌كه‌ی دا س �ه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ ب �ه‌و‌ه ده‌كات‬ ‫ك ‌ه «بەرنامەیەك لە ‪25‬ـ��ی ‪5‬ـی ‪ 2013‬داوام لە هەموو الیەنە‬ ‫سیاسییەكانی كوردستان كردووه‌‪ ،‬تێبینی و سەرنجەكانیان لەسەر‬ ‫پڕۆژەی دەستوور بۆ ئێمە بنێرن‪ .‬دوای گەیشتنی وەاڵمەكان‪ ،‬داوام‬ ‫لە سەرۆكایەتیی پەرلەمان كرد لەگەڵ سەرجەم الیەن و پێكهاتەكانی‬ ‫كۆمەڵگەی كوردستان كۆ ببنەوە بۆ ئەوەی بگەنە ئەنجامێك»‪.‬‬ ‫بارزانی جه‌خت له‌سه‌ر سازانی نیشتمانی ده‌كات و روونیده‌كاته‌و‌ه‬ ‫« ئامانجی من لە ناردنی تێبینیی الیەنەكان بۆ سەرۆكایەتیی‬ ‫پەرلەمان بۆ ئەوە بوو كە تەوافوقی الیەنەكانی ناو پەرلەمان‬ ‫و دەرەوەی پەرلەمان و سەرنجی هەموو پێكهاتەكان ببێتە‬ ‫نەخشەڕێگەیەكی باشتر و زەمینەیەكی گونجاوتر دابین بكەین بۆ‬ ‫پڕۆژەی دەستوور و هەڵبژاردنەكان‪ ،‬ئینجا بە هەموو سەراحەتێكەوە‬ ‫بە گەلی كوردستان ڕابگەیێنم كە من وەك شەخسی خۆم هیچ‬ ‫نییەتێكم بۆ خۆكاندیدكردنەوە نییە و ڕێز لە هەموو یاساكان دەگرم‬ ‫و ئەمانەتی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ڕادەستی هەر بەڕێزێكی‬ ‫دیكە دەكەم كە هەڵدەبژێردرێت»‪.‬‬ ‫له‌به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌ی دا بارزانی ره‌حن ‌ه له‌ ره‌فتار و‬ ‫هه‌ڵوێسته‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌گرێت ك ‌ه بوونه‌ت ‌ه هۆی په‌كخستنی‬ ‫سازانه‌كه‌و ده‌ڵێت «بە داخەوە ئۆپۆزیسیۆن سەركەوتوو نەبوون لە‬ ‫هاوكاریكردن بۆ سەرخستنی پڕۆسەكە‪ ،‬بەڵكو بەو شێوە ڕەفتارەیان‬

‫كە قبووڵیان نەكرد الیەنەكانی دیكە لە كۆبوونەوەكانی سەرۆكایەتی‬ ‫پەرلەماندا بەشدار بن‪ ،‬هەوڵ و پرۆسەكەیان پەكخست‪ .‬لەوەدا‬ ‫دەركەوت كە مەفهوومی تەوافوق الی ئۆپۆزیسیۆن تەنیا سەپاندن‬ ‫و جێبەجێكردنی ئەو داوایانەیە كە خۆیان هەیانە‪ ،‬بە بێ گوێدانە‬ ‫داواكانی الیەنەكانی دیكە»‪ .‬ده‌شڵێت «بەداخەوە ئۆپۆزیسیۆن بە‬ ‫ڕەفتار و شێوەی مامەڵەكردنیان لەو چوار ساڵەی رابردوودا‪ ،‬ئەو‬ ‫تێڕوانینەی بەشێكی زۆر لە خەڵك و الیەنەكانیان لەسەر خۆیان‬ ‫چەسپاندووە‪ ،‬كە بە هیچ شتێك رازی نابن و‪ ،‬تەوافوق لە ڕوانگە‬ ‫و بە لێكدانەوەی ئەوان سەپاندنی بیروڕاكانی خۆیانە كە ئەوەش‬ ‫پێچەوانەی ڕێسا و عورفە سیاسی و دیموكراسییەكانە»‪.‬‬ ‫له‌به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌ی دا داوا لە هەموو الیەنەكان دەكات‪،‬‬ ‫لەسەر پرسی دەستوور بەرەو تەوافوق هەنگاو بنێن‪ ،‬با قەیرانی‬ ‫سیاسی دروست نەبێ و بۆ ئەوەی ئارامیی ژیان لە خەڵكی كوردستان‬ ‫تێكنەدرێت‪.‬‬ ‫الیه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن ن��اڕازی بوون ل�ه‌وه‌ی ك ‌ه الیه‌نه‌كانی‬ ‫ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكایه‌‌تی په‌رله‌مان‬ ‫بكه‌ن بۆ س��ازان له‌سه‌ر ده‌ستوور‪ ،‬س�ه‌رۆك بارزانی له‌و بارەو‌ه‬ ‫رایگه‌یاندووه‌ «نابێ سێ الیەنەكەی ئۆپۆزیسیۆن ڕێگە بە خۆیان‬ ‫بدەن و هەوڵی ئەوە بدەن لە الیەن دەزگا بااڵكانی كوردستانەوە ڕا و‬ ‫بۆچوونی الیەنەكانی دیكە نادیتە بگیرێن‪ .‬یان رێگە بە خۆیان بدەن‬ ‫بە شێوەیەك لە سووكایەتی پێكردنەوە باسیان بكەن‪ ،‬چونكە بە‬ ‫هیچ شێوەیەك ئەوە نەریتێكی دیموكراسیانە نییە»‪.‬‬ ‫هه‌ر له‌درێژه‌ی‌ په‌یامه‌كه‌ی دا سه‌رۆك بارزانی دێته‌ سه‌رباسی‬ ‫درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ده‌نووسێ «دووپاتی‬ ‫دەكەمەوە هیچ كات خولیای كورسی و پۆست نەبوومە‪ .‬ئەمڕۆش‬ ‫نامەوێ مێژووی خۆم لە خەبات بۆ رزگاری و ئازادی كوردستان‬ ‫بە هیچ شتێكی دیكە بگۆڕمەوە‪ .‬مرۆڤ زیاتر بە خەبات و كار و‬ ‫بەخشش بۆ گەل و نیشتمان و مرۆڤایەتی دەناسرێتەوە نەك بە پلە‬ ‫و پۆست و ناونیشانی وەزیفی و ئیدارییەوە»‪.‬‬ ‫هۆكاری ره‌تنه‌كردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان روون ده‌كاته‌وه‌و‬ ‫ده‌ڵێت «ئێستا من لەبەردەم ئەركەكانی ئەو هاوپەیمانییەتەدام كە لە‬ ‫نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا‬ ‫هەیە‪ ،‬كە پێكەوە لەگەڵ چەند حیزب و نەتەوەی كوردستاندا لەناو‬ ‫پارلەمان بڕیاریان داوە ماوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بۆ‬ ‫دوو ساڵ درێژ بكرێتەوە‪ ،‬بە بێ ئەوەی من تێیدا بەشدار بووبم»‪.‬‬ ‫جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌و‌ه كه ئه‌و له‌گه‌ڵ شێوازی درێژكردنه‌وه‌ی‬ ‫م��اوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی دا نه‌بووه‌‪ ،‬ب�ه‌اڵم وه‌ك رێزگرتن بۆ‬

‫الیه‌نه‌كان و پاراستنی ئاشته‌وایی كۆمه‌اڵیه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و‬ ‫بۆ دەر‌چوون له‌م قه‌یرانه‌‪ ،‬بارزانی ناچار بوو‌ه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی‬ ‫سه‌رۆكایه‌تییه‌ك ‌ه قبوڵ بكاته‪ ،‬وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌‌ی‬ ‫پێده‌كات «بۆ رەچاوكردنی نیگەرانییەكانی پێكهاتە نەتەوەیی و‬ ‫ئایینییەكانی كوردستان لەمەڕ ئەگەری قوڵتربوونی قەیرانی‬ ‫سیاسی و پاراستنی سەقامگیری لە كوردستاندا و‪ ،‬لەبەردەم‬ ‫داوای كەسایەتییە خەباتگێڕەكانی كوردستانی عێراق و پارچەكانی‬ ‫دیكەی كوردستاندا‪ ،‬و پاش ڕاوێژكردن لەگەڵ زۆربەی هێز و الیەنە‬ ‫سیاسییەكانی كوردستان یاسای درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی‬ ‫هەرێمی كوردستانم ڕەتنەكردەوە‪ .‬بەاڵم ئەو ڕەتنەكردنەوەیەش بەو‬ ‫مانایە نییە كە من لەگەڵ شێواز و ناوەڕۆكی یاسای درێژكردنەوەی‬ ‫ویالیەتی سەرۆكی هەرێمدا بم‪ ،‬بۆیەش ئیمزام نەكرد»‪.‬‬ ‫هه‌ر له‌په‌یامه‌كه‌ی دا سه‌رۆك بارزانی داوا له‌په‌رله‌مانی داهاتوو‬ ‫ده‌كات په‌ل ‌ه بكات له‌ سازانی نیشتمانی له‌سه‌ر ده‌ستوور و هه‌ڵبژارنی‬ ‫سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‪ ،‬ئه‌مه‌ش پایه‌ندبوونی به‌ڕێزیان ‌ه ب ‌ه‬ ‫بنه‌ماكانی دیموكراسیی و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌اڵت «من بە‬ ‫شێوەیەكی كاتی تا وەكو خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان‬ ‫دەست بەكار دەبێت و بە پەلە دەگەنە تەوافوقێك‪ ،‬ئەو ئەرك‬ ‫و ئەمانەتەی كە خراوەتە سەرشانم بەجێیدەگەیێنم‪ ،‬هەر لە‬ ‫ئێستاشەوە داوا لە سەرۆكایەتیی خولی داهاتووی پەرلەمانی‬ ‫كوردستان دەكەم كە لەژێر ڕۆشنایی ئەو نامەیەم كە لە ‪12‬ـی‬ ‫‪6‬ـی ‪2013‬ـ��دا ئاراستەی سەرۆكایەتیی خولی ئێستای پەرلەمانم‬ ‫ك��ردب��وو‪ ،‬دوای هەڵبژاردنەكانی ‪ 2013/9/21‬دەستبەجێ لە‬ ‫كۆبوونەوە دەستپێكییەكانی سەرۆكایەتیی پەرلەماندا بە زووترین‬ ‫كات میكانیزمێك بدۆزنەوە بۆ ئەوەی لە ماوەی كەمتر لە ساڵێكدا‬ ‫بگەنە تەوافوق لەسەر هەمواركردنی پڕۆژەی دەستوور و ئالییەتی‬ ‫هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم‪ .‬ئەو كات هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێی‬ ‫هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت و ئەو ئەمانەتەی لە دەست ئێمە‬ ‫دایە بدەینە هەر بەڕێزێكی دیكە كە متمانەی گەلی كوردستان‬ ‫بەدەست دەهێنێت»‪.‬‬ ‫له‌كۆتایی په‌یامه‌كه‌ی دا سه‌رۆك بارزانی جه‌خت له‌سه‌ر بنه‌ماكانی‬ ‫دیموكراسی ده‌ك��ات�ه‌وه‌و ره‌تیده‌كاته‌و‌ه له‌م هه‌رێمه‌دا سه‌رۆكی‬ ‫هه‌تاهه‌تایی هه‌بێت و دروس��ت ببێت‪« .‬دەب��ێ بە هەموومان‬ ‫نموونەیەكی جوانی دیموكراسی پێشكەش بكەین‪ ،‬نابێت هیچ كەس‬ ‫بە كورسییەكەیەوە بچەسپێت و‪ ،‬نابێت ڕێگە بدرێت سەرۆكی هەتا‬ ‫هەتایی هەبێت لە كوردستاندا»‪.‬‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪183‬‬

‫‪2013/7/23‬‬

‫‪3‬‬

‫الیەنە سیاسیەكان‪ ،‬پەیامەكەی سەرۆكی هەرێم بەرز دەنرخێنن‬ ‫ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوە‪:‬‬ ‫سەرۆكی هەرێم بەشێوەیەكی دادپەروەرانە باسی سازانی نیشتیمانی كردووە‬

‫راپۆڕت‪ :‬پرس‬

‫جگە لە ئۆپۆزیسیۆن‪ ،‬سەرجەم هێز و الیەنە سیاسیەكان‪،‬‬ ‫پەیامەكەی س��ەرۆك بارزانی بەرز دەنرخێنن و ڕایدەگەیەنن‬ ‫پەیامەكەی سەرۆك دەریخست كە كەس هێندەی ئەو پەرۆش‬ ‫نییە بۆ سەرخستنی پرۆسەی دیموكراسی‪ ،‬هەروەها پشتگیری و‬ ‫پشتیوای خۆیان بۆ سەرۆك بارزانی دووپاتدەكەنەوە بە تایبەت‬ ‫لەسەر مەسەلەی سازانی نیشتیمانی و هەموواركردنەوەی دەستور‪،‬‬ ‫الیەنە سیاسیەكان پێیانوایە ئیمزانەكردنی سەرۆكی هەرێم لەسەر‬ ‫درێژكردنەوەی ویالیەتی سەرۆكایەتی هەرێم‪ ،‬دەرخ��ەری ئەو‬ ‫ڕاستیەن كە بەڕێزیان وابەستەنییە بە پۆست و پلەوپایەوە‪،‬‬ ‫بەڵكو ئەوان دەڵێن «ئەوە ئۆپۆزیسیۆنە بە چاوێكی كوێرانەوە‬ ‫سەیری پەیامەكەی بارزانی دەكات و خوێندنەوەی هەڵەی بۆ‬ ‫دەكەن»‪ ،‬ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسالمی‪ ،‬داوا‬ ‫لە سەرجەم هێز و الیەنەكان دەكات پشتیوانی لە پەیامەكەی‬ ‫سەرۆك بارزانی بكەن و بەرپرسێكی حزبی سۆشیالستیش دەڵێت‬ ‫«پەیامەكەی سەرۆك بارزانی هیچ قسەیەكی بۆ ئۆپۆزیسیۆن‬ ‫نەهێشتەوە»‪.‬‬ ‫الیەنە سیاسیەكان‪ :‬كەس هێندەی سەرۆك بارزانی پەرۆش‬ ‫نییە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی دیموكراسی‬ ‫سەرۆكی هەرێمی كوردستان‪ ،‬سەبارەت بە درێژكردنەوەی‬ ‫ماوەی سەرۆكایەتیەكەی‪ ،‬هەفتەی ڕابردوو لە میانەی پەیامێكیدا‬ ‫ڕایگەیاند وەك ڕێزگرتنێك بەرامبەر دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران‬ ‫تاوەكو خولی چوارەمی پەرلەمان دەست بەكاردەبێت و الیەنەكان‬ ‫دەگەنە ڕێككەوتنێك ئەو ئەرك و ئەمانەتەی خراوەتە سەر شانم‬ ‫بەجێیدەگەیەنم‪ ،‬هاوكات سەرجەم هێز و الیەنە سیاسیەكان‬ ‫پشتگیری و پشتیوانی پەیامەكەی سەرۆك بارزانی دەكەن و‬ ‫ڕایدەگەیەنن هیچ كەسێك وەك سەرۆك هێندە پەرۆش نییە‬ ‫بۆ سەرخستنی پرۆسەی دیموكراسی و دەستاودەستكردنی‬ ‫دەسەاڵت و پاراستنی ئەزموونی هەرێمی كوردستان‪.‬‬ ‫عەبدوڵاڵ حاجی مەحمود‪ ،‬ئەندامی مەكتەبی سیاسی سۆشیالست‬ ‫دیموكراتی كوردستان‪ ،‬هاوكاری و پشتیوانی حزبەكەی بۆ‬ ‫پەیامەكەی سەرۆك بارزانی دووپاتدەكاتەوە و ڕاشیدەگەیەنێت‪،‬‬ ‫سەرۆك پەیامەكەی بە گیانێكی پێشمەرگانەوە نوسیوە و بە‬ ‫هەموو شێوەیەك پشتیوانی و پاڵپشتی لێدەكەین‪ ،‬هەروەها‬ ‫ئەو ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی سۆشیالست وتیشی «ئەو‬ ‫پەیامەی بارزانی هیچ قسەوباسێكی بە ئۆپۆزیسیۆن نەهێشت‪،‬‬ ‫چونكە هەموو شتێكی بۆ ڕای گشتی ڕوونكردۆتەوە»‪.‬‬ ‫گۆران جەالل‪ ،‬ئەندامی مەكتەبی سیاسی و وتەبێژی حزبی‬ ‫زەحمەتكێشانی كوردستان‪ ،‬لە لێدوانێكیدا بە پرسی ڕاگەیاند‪،‬‬ ‫پەیامەكەی سەرۆك بارزانی زۆر دڵخۆشی كردین‪ ،‬چونكە ئەوەی‬ ‫هێز و الیەنەكان دەیانویست بە زیادەوە باسی كردووە‪ ،‬هاوكات‪،‬‬ ‫گۆران دەڵێت «جێگای خۆشحاڵیە كە جەنابی سەرۆك ئیمزای‬ ‫لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتیەكەی نەكردووە و داوای‬ ‫كردووە الیەنە سیاسیەكان بە كردووە بگەنە ڕێككەوتنێك»‪.‬‬ ‫دكتۆر شوان قەاڵدزەیی‪ ،‬وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسالمی‪ ،‬داوا‬ ‫لە الیەنە سیاسیەكان دەكات ڕێگە خۆشكەربن بۆ سەرخستنی‬ ‫پەیامەكەی سەرۆك بارزانی‪ ،‬ئەو دەڵێت «الیەنە سیاسیەكان‬ ‫دەبێت زۆر بە وی��ژدان��ەوە خوێندنەوەی بۆ بكەن‪ ،‬چونكە‬ ‫پەیامەكەی بارزانی هەڵوێستی زۆرجوانی تێدابو و دەتوانم‬ ‫بڵێم زۆر بیركردنەوەی خەڵك ڕەوییەوە‪ ،‬چونكە باسی چەندین‬ ‫تەوەری هەستیاری كردبوو»‪.‬‬ ‫غەفور مەخمووری‪ ،‬سكرتێری یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی‬ ‫كوردستان‪ ،‬بە بایەخەوە لە پەیامەكەی س��ەرۆك بارزانی‬ ‫دەڕوانێت و پێیوایە كاتی پێشكەشكردنی پەیامەكە زۆرگرنگ‬

‫ب��وو‪ ،‬ئ��ەو دەڵێت «پەیامەكەی س��ەرۆك گرنگیدان ب��وو بە‬ ‫تەواوی هێز و الیەنە سیاسیەكان و بەو پەڕی هەستكردن بە‬ ‫بەرپرسیارەتیەوە نوسراوە و لەگەڵ قۆناغی ئێستای هەرێمی‬ ‫كوردسان دەگونجێت»‪.‬‬ ‫محمد شێخانی‪ ،‬بەرپرسی پەیوەندییەكانی حزبی شیوعی‬ ‫كوردستان‪ ،‬لە لێدوانێكیدا بۆ پرس وتی «پەیامەكەی سەرۆك‬ ‫دەرفەتێكی باشە بۆ یەك گوتاری هێز و الیەنە سیاسیەكان‬ ‫بۆ ئەوەی لەسەر پرسە هەستیارەكان كۆدەنگی دروستببێت»‪.‬‬ ‫زیاتر وتیشی «با هێز و الیەنەكانی تریش وەك بارزانی كارێك‬ ‫بكەن لە خزمەت دۆزی ڕەوای گەلەكەمان دابێت»‪.‬‬ ‫سەرۆكی هەرێم وابەستەنییە بە پۆست و پلەو پایەوە‬ ‫سەرۆكی هەرێمی كوردستان‪ ،‬لە ماوەی ڕاب��ردوو نامەیەكی‬ ‫ئاڕاستەی كۆمیسیۆنی بااڵی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كرد و‬ ‫تێیدا وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی دیاریكرد‪ ،‬جگە‬ ‫لەوەش هەر لەو پەیامەیدا سەرۆك بارزانی ڕایگەیاندووە كە بە‬ ‫هەموو شێوەیەك هاوكاری سەرۆكی داهاتووی هەرێمی كوردستان‬ ‫دەك��ات‪ ،‬ئەم پەیامەی بەرێزیان دەرخ��ەری ئەو ڕاستیەن كە‬ ‫وابەستەنییە بە پۆست و پلەوپایە‪ ،‬دوا بە دوای ئەو پەیامەش‬ ‫بەشێك سەركردە و ڕاگەیاندنەكانی ئۆپۆزیسیۆن بەشێوەیەكی‬ ‫نا بەرپرسیارانە كەوتنە دژایەتیكردنی ئەو پەیامە‪ ،‬بەاڵم لێرەدا‬ ‫پرسیارەكە ئەوەیە‪ ،‬ئایا سەرۆك بارزانی لەوە زیاتر دەبێت چی‬ ‫بكات‪ ،‬چونكە بە هەموو شێوەیەك پشتیوانی لەسەرخستنی‬ ‫پڕۆسەی دیموكراسی دەك��ات و خۆی داوای بەڕێوەچوونی‬ ‫پڕۆسەی هەڵبژاردن دەكات‪.‬‬ ‫لەوبارەیەوە غەفور مەخموری دەڵێت «ه��ەر لەسەرەتاوە‬ ‫سەرۆك بارزانی وابەستە نەبووە بە پۆست و پلەوە‪ ،‬چونكە‬ ‫بەردەوام وتویەتی من هەر پێشمەرگەكەی جارانم‪ ،‬ئەوە خەڵكی‬ ‫كوردستانە پێویستی بە كەسایەتیەكی وەك بارزانی هەیە كە بەو‬ ‫روحیەتەوە كاربكات»‪.‬‬ ‫عەبدوڵاڵ حاجی مەحمود‪ ،‬ئاشكرای دەكات كە بەشێك لە‬ ‫الیەنە سیاسیەكان دەیانەوێت بە هەڵە لە پەیامەكەی سەرۆك‬ ‫بارزانی بگەن‪ ،‬ئەو دەڵێت «ناوبراو خۆی داوای بەڕێوەچوونی‬ ‫هەڵبژاردنەكان ك��ردووە‪ ،‬ئەمەش بە واتای ڕەتكردنەوەی ئەو‬ ‫پۆستە دێت»‪.‬‬ ‫شوان قەاڵدزەیی‪ ،‬روونیكردەوە كە ئیمزانەكردن لەسەر یاسای‬ ‫درێژكردنەوەكەی‪ ،‬مانای ئەوەیە ناوبراو بە هیچ شێوەیەك پەرۆش‬ ‫نییە بۆ ئەو پۆستە و دەیەوێت بە كەسێكی تری ڕاسپێردرێت‪.‬‬ ‫هەر یەك لە محمد شێخانی و گۆران جەالل‪ ،‬لەسەر ئەوە كۆكن‬ ‫كە كێشەی سەرۆك بارزانی پۆست و پلەوپایە نییە‪ ،‬بەڵكو‬ ‫دەوێت هیچ بۆشاییەكی یاسایی دروست نەبێت تاوەكو سەرۆكی‬ ‫نوێ هەڵدەبژێردرێت‪ ،‬دواتر ڕایگەیاندووە كە بە هەموو شێوەیەك‬ ‫هاوكاری سەرۆكی داهاتووی هەرێم دەكەن‪ ،‬ئیتر ئەو قسەیە‬ ‫بەسە بۆ الیەنە سیاسیەكان‪.‬‬ ‫هەمواركردنەوەی دەستور‬ ‫لە ماوەی ڕابردوو‪ ،‬پرسی هەمواركردنەوەی پڕۆژەی ڕەشنوسی‬ ‫دەستوری هەرێمی كوردستان‪ ،‬گەورەترین كێشە و ملمالنێی‬ ‫خستە نێوان لەالیەنە سیاسیەكان‪ ،‬چونكە هەر سێ الیەنی‬ ‫ئۆپۆزیسیۆن دەیانویست بە شێوەیەكی نایاسایی هەمواربكرێتەوە‬ ‫و نەخێرێتە ڕیفڕاندۆمەوە و بۆچوونی كەمینەی خۆیان بسەپێنن‬ ‫بەسەر بۆچوونی زۆرینەی پەرلەمانتاران‪ ،‬هاوكات سەرۆك‬ ‫بارزانی لە پەیامەكیدا داوای لە الیەنە سیاسیەكان كردووە بگەنە‬ ‫ڕێككەوتنێك بۆ ئەوەی لە خولی داهاتووی پەرلەمان دەستور‬

‫هەمواربكرێتەوە‪ ،‬بەمەش سەرجەم قسە و لێكدانەوەكانی‬ ‫ئۆپۆزیسیۆن پوچەڵكرایەوە‪ ،‬زۆرێ��ك لە الیەنە سیاسیەكان‬ ‫و چاودێران ئەو هەنگاوەی سەرۆك بارزانی بەرزدەنرخێنن و‬ ‫ڕایدەگەیەنن كە جگە لە ناوبراو كەسی ترنییە بە شێوەیەكی‬ ‫دادپەروەرانە باس لە دەستور بكات‪.‬‬ ‫بەالی شوان قەاڵدزەیی‪ ،‬ئ��ەوەی ئەمجارە س��ەرۆك بارزانی‬ ‫لەبارەی دەستورەوە وتویەتی‪ ،‬هیچ جۆرە قسەیەكی بۆ الیەنە‬ ‫سیاسیەكان نەهێشتۆتەوە‪ ،‬چونكە داوای لەالیەنە سیاسیەكان‬ ‫كردووە هەرچی زووە بگەنە ڕێككەوتنێك بۆ ئەوەی لە خولی‬ ‫داهاتووی پەرلەمان دەستور هەمواربكرێتەوە و سەرۆكی نوێ‬ ‫هەڵبژێردرێت‪.‬‬ ‫سازانی نیشتیمانی‬ ‫هاوكات‪ ،‬سەرۆك بارزانی لە بەشێكی تری پەیامەكەیدا داوای‬ ‫سازانی نیشتیمانی كردووە‪ ،‬بە مەرجێك سەرجەم هێز و الیەنە‬ ‫سیاسیەكان تێیدا بەشداربن‪ ،‬ئەوەش لە كاتێكدایە كە سازانی‬ ‫نیشتیمانی بەالی ئۆپۆزیسیۆنەوە تەنها پێنج حزبەكە دەگرێتەوە‪.‬‬ ‫بەبۆچوونی غەفور مەخموری‪ ،‬ئەوەی ئۆپۆزیسیۆن باسیكردووە‬ ‫سازانی حزبی بووە‪ ،‬نەوەك سازانی نیشتیمانی‪ ،‬بەاڵم مایەی‬ ‫دەستخۆشیە كە سەرۆك بارزانی لە پەیامەكەیدا بە بایەخەوە‬ ‫باسی سەرجەم و هێز و الیەنە سیاسیەكان دەكات‪.‬‬ ‫شوان قەاڵدزەیی‪ ،‬سەڕەڕای بەرز ڕاگرتنی هەڵوێستی سەرۆك‬ ‫بارزانی‪ ،‬ناوبراو دەڵێت «ئێمە لەو پێنج حزبەدانین كە ئۆپۆزیسیۆن‬ ‫باسیدەكات‪ ،‬بەاڵم ڕۆژگارێك ئێمە لەو گۆڕەپانەدابوین كە‬ ‫الیەنەكانی ئۆپۆزیسیۆن نەبوونە‪ ،‬هەروەها وتیشی «سەرۆك‬ ‫بارزانی بە شێوەیەكی دادپەروەرانە باسی سازانی نیشتیمانی‬ ‫كردووە‪ ،‬بەاڵم ئەوە ئۆپۆزیسیۆنە بەشێوەیەكی دیكتاتۆری باسی‬ ‫سازانی نیشتیمانی دەكات»‪.‬‬

‫بەرپرسێكی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان‪:‬‬ ‫پەیامەكەی سەرۆك گرنگیدان بوو بە تەواوی‬ ‫هێز و الیەنە سیاسیەكان‬ ‫بەرپرسی پەیوەندییەكانی حزبی شیوعی‪:‬‬ ‫پەیامەكەی بارزانی دەرفەتێكی باشە بۆ‬ ‫نزیكبوونەوەی الیەنەكان‬ ‫ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی زەحمەتێكشان‪:‬‬ ‫سەرۆك بارزانی وابەستە نەبووە بە پۆست و‬ ‫پلەوپایەوە‬ ‫ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی سۆشیالست‪:‬‬ ‫پەیامەكەی سەرۆك بارزانی هیچ‬ ‫قسەوباسێكی بە ئۆپۆزیسیۆن نەهێشت‬


‫‪4‬‬

‫ژماره‌ ‪183‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2013/7/23‬‬

‫بێ رووتووش‬

‫دكتۆر ئاراس حەسۆ میرخان‪ ،‬ئەندامی ئەنجومەنی‬ ‫سەركردایەتی و بەرپرسی لقی ‪ 16‬پارتی‪ ،‬لەو دیداریەدا‬ ‫لەگەڵ «پ���رس»‪ ،‬ب��اس لە پ��ێ��وەری كاندیدەكانی‬ ‫پارتی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان‬ ‫دەك��ات و پێشبینش دەك��ات چل كورسی پەرلەمانی‬ ‫بەدەستبهێنن‪ ،‬هەروەها لە وەاڵم��ی ئەو پرسیارەی‬ ‫ئەگەربێت و لە هەڵبژاردنی داهاتوو ڕێژەی كورسیەكانی‬ ‫پارتی زۆرجیاوازبوو بە بەراورد لەگەڵ یەكێتی‪ ،‬پارتی چ‬ ‫هەڵوێستی دەبێت و چۆن پۆستەكان دابەش دەكات‪،‬‬ ‫ناوبراو دەڵێت «پارتی لە هەڵبژاردنی ڕابرادوو تەنازولی‬ ‫لە حەقی خۆی كرد‪ ،‬ئاساییە ئەمجارەش تەنازول بكات»‪.‬‬ ‫دیمانە‪ :‬توانا شێخانی‬

‫دكتۆر ئاراس حەسۆ‪ ،‬بەرپرسی لقی ‪16‬ی پ‪.‬د‪.‬ك‪:‬‬

‫پێشبینی دەكەین‪ ،‬چل كورسی بەدەستبهێنین‬

‫پرس‪ :‬وەك پارتی‪ ،‬چۆن خۆتان بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمان‬ ‫و ئەنجومەنی پارێزگاكان ئامادەكردووە؟‬ ‫د‪.‬ئ���اراس‪ :‬مانگێك پێش ئێستا كۆبوونەوەیەكی سەركردایەتیمان‬ ‫ئەنجامدا‪ ،‬لەو كۆبوونەوەیە كۆمەڵێك بڕیار و ڕاسپاردە دەرچوو‪ ،‬لێژنەیەكی‬ ‫مەیدانیمان ئامادەكردووە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ناوی كاندیدەكانمان‬ ‫داوەتە كۆمیسیۆن‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬كاندیدەكانتان‪ ،‬لەسەر چ پێوەرێك هەڵبژاردووە؟‬ ‫د‪.‬ئاراس‪ :‬هەموو پێوەرەكان لەبەر چاو گیراوە‪ ،‬وەك لێهاتوویی كادیر و‬ ‫تەمەن و شارەزایی‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئەوانەی كە كاندیدكراون‪ ،‬مەرجە پلەی بااڵیان لە حزبدا هەبێت؟‬ ‫د‪.‬ئ��اراس‪ :‬نەخێر‪ ،‬مەرج نییە پلەی بااڵیان هەبێت‪ ،‬بەاڵم هەموویان‬ ‫ئەندامی پارتین و بەشێكیش لە كاندیدەكان دۆست و الیەنگری پارتین‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬دەوترێت لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان‪ ،‬ژمارەی‬ ‫كورسیەكانی پارتی زیاتر دەبن بە بەراورد لەگەڵ ئێستا؟‬ ‫د‪.‬ئاراس‪ :‬لە هەڵبژاردنی ڕابردووی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ یەكێتی‬ ‫بە یەك لیست دابەزین و بەشێكی زۆری دەنگەكانی پارتی بۆ یەكێتی‬ ‫ڕۆیشت‪ ،‬هاوكات دەنگەكانی یەكێتیش بۆ گ��ۆڕان ڕۆیشت‪ ،‬پێشموایە‬ ‫ئەمجارەیان هەریەكەمان قەبارەی ڕاستەقینەی دەنگەكانمان دەزانین‪ ،‬بە‬ ‫دڵنیاییەوە پارتی بە جیاوازییەكی زۆرەوە دەنگی یەكەم دەهێنێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬پێتوایە لە هەڵبژاردنی ڕابردوو چەند كورسی پارتی بۆ یەكێتی‬ ‫ڕۆیشتووە؟‬ ‫د‪.‬ئاراس‪ :‬نازانین چەند ڕۆیشتووە‪ ،‬بەاڵم هەڵبژاردنی داهاتوو دەریدەخات‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬لە هەولێر‪ ،‬پێشبینی دەكەن چەند كورسی بەدەستبهێنن؟‬ ‫د‪.‬ئاراس‪ :‬پێشبینی دەكەم‪ ،‬زیاتر لە نیوەی كورسیەكان بەدەستبهێنین‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئایا دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان لەگەڵ یەكێتی‬ ‫ڕێككەوتن دەكەنەوە؟‬ ‫د‪.‬ئاراس‪ :‬ڕێككەوتنەكە بەردەوامە و پاش هەڵبژاردنەكانیش بەردەوام‬ ‫دەبێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬دوای هەڵبژاردنەكان ڕێككەوتنەكە چۆن چۆنی دەبێت‪ ،‬ئایا لەسەر‬ ‫بنەمای كورسی یان پەنجا بە پەنجا؟‬ ‫د‪.‬ئاراس‪ :‬تائێستا دیارنییە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئەگەربێت و جیاوازی ڕێژەی دەنگەكانی پارتی لەگەڵ یەكێتی‬ ‫زۆربوو‪ ،‬پارتی چۆن ڕێككەوتنی لەگەڵ دەكات؟‬ ‫د‪.‬ئاراس‪ :‬ڕاستیەكەی پارتی لە هەڵبژاردنی ڕابردووش تەنازولی لە حەقی‬ ‫خۆی كردووە و ئەمجارەش زۆر ئاساییە تەنازول بكات‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬لە هەڵبژدانی ڕابردوو‪ ،‬یەكێتی لەوپەڕی بێ توانایدا بوو‪ ،‬پارتی‬ ‫پۆستی سەرۆكی حكومەتی ڕادەستكرد‪ ،‬ئایا ئەمجارە پارتی ئامادەییە ئەمە‬ ‫دووبارە بكاتەوە؟‬ ‫د‪.‬ئاراس‪ :‬پارتی هەر ڕێككەوتنێك بكات پێوەی پاپەند دەبێت‪ ،‬تەنانەت‬ ‫ئەگەر پێویست بكات دەست لە پلە و پۆستی خۆشمان هەڵگرین‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬مەرجە بۆ پێكهێنانی حكومەت پارتی تەنها ڕێككەوتن لەگەڵ‬ ‫یەكێتی بكات؟‬

‫د‪.‬ئاراس‪ :‬نەخێر مەرج نییە‪ ،‬بەڵكو حزبەكانی تریش بەشداری حكومەت‬ ‫دەك��ەن (مەبەستم ئۆپۆزیسیۆن نییە)‪ ،‬ڕەنگە خەڵكی بێالیەنیش‬ ‫بەشداربێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬بەاڵم‪ ،‬لە ئێستادا دەوترێت ئۆپۆزیسیۆنیش (كۆمەڵ‪ ،‬یەكگرتوو)‬ ‫بەشداری حكومەتی داهاتوو دەكەن؟‬ ‫د‪.‬ئ��اراس‪ :‬نەخێر‪ ،‬تاوەكو ئێستا هیچ شتێكی وەها نەبووە و تەنها‬ ‫بۆچوونی شەخسیە‪ ،‬هاوكات هەر الیەنێكیش بێتە ناو حكومەت ئێمە‬ ‫پێشوازی لێدەكەین و بەپێی كورسیەكانیان پۆستیان پێدەدرێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬زۆرجار لەالیەن ئۆپۆزیسیۆنەوە پارتی بە ئەنجامدانی تەزویر‬ ‫تۆمەتباردەكرێت‪ ،‬پێتوایە تەزویر كرابێت؟‬ ‫د‪.‬ئاراس‪ :‬ئەگەر تەزویر بكەین ناتوانین دەنگی الیەنی تر كەمبكەینەوە‪،‬‬ ‫بۆ نمونە ئۆپۆزیسیۆن لە قەزای مەخمور لە چل هەزار دەنگ تەنها دووسەد‬ ‫دەنگی هێناوە‪ ،‬لە واڵتانی تر كاتێك حزبێك لە هەڵبژاردنەكان سەركەوتن‬ ‫بەدەستدەهێنێت حزبەكانی تر پیرۆزبایی ئاڕاستەدەكەن‪ ،‬بەاڵم بەداخەوە‬ ‫لە كوردستان كاتێك حزبێك شكست دەهێنێت الیەنی تر تۆمەتبار دەكات‪،‬‬ ‫هاوكات جگە لەوەش چەندین كەسی بێالیەن و ڕێكخراوی نێودەوڵەتی‬ ‫چاودێری بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنەكان دەكەن ئەوان دەزانن پارتی‬ ‫چەند دەهێنێت‪ ،‬بە دڵنیاییەوە تەزویر نە دەكرێت و نەكراوە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬پێشبینی دەكەیت چەند كورسی پەرلەمانی بەدەستبهێنن؟‬ ‫د‪.‬ئاراس‪ :‬هەروەك بەڕێز خەسرەو گۆران بەرپرسی هەڵبژاردنەكانی پارتی‬ ‫باسیكردووە‪ ،‬پێشبینی دەكەین زیاتر یان كەمتر لە چل كورسی پەرلەمانی‬ ‫بەدەستبهێنین‪ ،‬ئەوەش ڕادەوەستێتە سەر بەرنامە و بانگەشەی هەڵبژاردن‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬وەك لقی دەوروبەر پەیوەندیتان لەگەڵ الیەنە سیاسیەكانی تر‬ ‫چۆنە؟‬ ‫د‪.‬ئاراس‪ :‬هیچ حزبێكی تری وەهای لێنییە تاوەكو پەیوەندیمان لەگەڵیاندا‬ ‫هەبێت‪ ،‬چونكە زۆرینەی ڕەهای خەڵكی ئەو سنورە پارتین‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬یەكێتی دەڵێت «نیوەی كورسیەكانی هەولێر دەهێنین»‪ ،‬هاوكات‬ ‫گۆڕانیش دەڵێت «ئێمەش نیوەی كورسیەكانی هەولێر دەهێنین»‪،‬‬ ‫بۆچوونی ئێوەچیە؟‬ ‫د‪.‬ئاراس‪ :‬بەو حسابەی ئەوان دایانناوە كورسی بۆ پارتی نامێنێتەوە‪،‬‬ ‫بەاڵم دوو مانگی تر ئەنجامەكەی دەبینین‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬دەبینین دوای نەخۆشی كەوتنی تاڵەبانی بارودۆخی ناوخۆی‬ ‫یەكێتی لەوپەڕی خراپیدایە‪ ،‬هاوكات لە هەندێك كاتدا پەیوەندیشی لەگەڵ‬ ‫پارتی خراپ بوو‪ ،‬بۆ نموونە لە نێو مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی‬ ‫بۆچوونی جیاواز هەبو و زۆرجار لێدوانیان دژی پارتی دەدا؟‬ ‫د‪.‬ئ��اراس‪ :‬ئەگەرچی ماوەیەكی كورت واب��وو‪ ،‬بەاڵم ئێستا باشترە و‬ ‫هەڵوێستەكانیان ڕێكخستووە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬واتە ئێستا پەیوەندیتان لەگەڵ یەكێتی باشە؟‬ ‫د‪.‬ئاراس‪ :‬بەڵێ‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئایندەی ڕێككەوتننامەی ستراتیژی چۆن دەبینی؟‬ ‫د‪.‬ئاراس‪ :‬پێمانوایە پەیوەندی پارتی و یەكێتی پێویستە بۆ داهاتوو‪،‬‬ ‫بەاڵم ڕەنگە هەڵبژاردنی داهاتوو زۆرشت بگۆڕێت و چەندین الیەنی تر‬

‫*بەرپرسێك لە بەرنامەیەك پرسیاری لێكرا كە هۆی چییە‬ ‫ئەو لە سنوورەكەی خۆی كەسێكی خۆشەویست نییە‪ ،‬ئەویش‬ ‫لە وەاڵمدا گوتی كاكە من لە سلێمانی لە هەر جێگایەك دادەبەزم‬ ‫دەیان كەس رەسمم لەگەڵ دەگرن‪.‬‬ ‫(ناوی ناڵێین با سڕەی خەڵك تێك نەچێ)‬ ‫*لە ئێن ئاری تی بەرنامەی خۆشترین دەنگ ستۆدیۆیەك هەیە‬ ‫فول مواسەفات‪ ،‬بە تەكنیكێكی پێشكەوتوو دروست كراوە‪ ،‬كەچی‬ ‫ستۆدیۆی پێشبڕكێی خوێندەوەی قورئان هێندە بە كەمترخەمی‬ ‫چێكرابوو‪ ،‬كافر سگی پێ دەسوتا‪.‬‬ ‫(مەیكەن باشترە)‬ ‫*درامایەكی ئایینی عەرەبی لە یەكێك لە كەناڵە ناوخۆییەكان‬ ‫دۆبالژ كراوە‪ ،‬لە تایتڵی درامایەكە نوسرابوو ماكیاژ فاڵن كەس‬ ‫(دۆبالج ماكیاژی هەیە)‬ ‫*كاندیدی سەرۆكایەتی هەرێمی پاش ئەوەی هێلكە و تەماتە‬ ‫و ماساتاوباران كرا‪ ،‬بەڕێوەبەری پۆلیس گوتی سەرخۆش بووە‪،‬‬ ‫كەچی خۆی گوتی بە عومرم كحولم نەخواردۆتەوە‪.‬‬ ‫(تایگەری خواردبۆوە)‬ ‫*پاڵێوراوێكی یەكێتی بۆ پەرلەمانی كوردستان شەوانە سەردانی‬ ‫گەس و گازینۆ و چایخانەكانی هەولێر دەكات و حسابی میوانان‬ ‫دەخاتە ئەستۆی خۆی‪.‬‬ ‫(ئیشكردن دەبێ ئاوابێ)‬ ‫*پارتی پارێزگاران و پارتی توركمان ئیلی پاشەكشەیان كرد و‬ ‫بایكۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیان كرد‪ ،‬بێ ئەوەی هیچ‬ ‫روونكردنەوەیەك بدەن‪.‬‬ ‫(كارەساتە‪ ،‬بێ گومان هاوكێشەی سیاسیش دەگۆڕن)‬ ‫بەشداری حكومەت بكەن‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬بۆچی ڕووی ملمالنێی ئۆپۆزیسیۆن بە تایبەت گۆڕان ئاڕاستەی‬ ‫پارتییە؟‬ ‫د‪.‬ئاراس‪ :‬ڕەخنەكانی گۆران لەسەر ئەساسی دژایەتیكردنی پارتیە و‬ ‫پێشیوایە ئەگەر ئەو دژایەتیكردنە پەرەپێبدات سەركەوتوو دەبێت‪ ،‬بەاڵم‬ ‫خەڵكی كوردستان ڕاستی پێشوەچوونی هەرێمی كوردستان دەبینێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬چوار ساڵی تەمەنی ئۆپۆزیسیۆن چۆن هەڵدەسەنگێنی؟‬ ‫د‪.‬ئاراس‪ :‬ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمان ئۆپۆزیسیۆن‬ ‫هەڵدەسەنگێنێت‪ ،‬هەروەها خەڵك دەزانێت نەیانتوانیوە جگە لە بێ‬ ‫هیواكردنی خەڵك هیچتر بكەن‪.‬‬

‫تەمەن و لێهاتوویی و پسپۆڕی‪ ،‬پێوەربوونە‬ ‫بۆ هەڵبژاردنی كاندیدانی پارتی بۆ‬ ‫پەرلەمانی كوردستان‬ ‫ئۆپۆزیسیۆن هیچی نەكردووە‪ ،‬جگە لە بێ‬ ‫هیواكردنی خەڵك‬ ‫لە هەڵبژاردنی ڕابردووی پەرلەمان‪ ،‬پارتی‬ ‫تەنازولی بۆ یەكێتی كرد‪ ،‬ئاساییە ئەگەر‬ ‫ئەمجارەش بیكات‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪183‬‬

‫‪2013/7/23‬‬

‫‪5‬‬

‫گۆڕان لەهەڵوەریندایەو ئەوانەی چوونەتە ناوی‬ ‫دەگەڕێنەوە ناو یەکێتی‬ ‫نەپارتی دەتوانێت یەکێتی وەال بنێت نە یەکێتیش‬ ‫دەتوانێت پارتی وەال بنێت‬ ‫دیمانه‌‪ :‬زیره‌ك عه‌بدولڕه‌حمان‪ ،‬سلێمانی‬

‫ئاسۆ شێخ نووری‪ ،‬ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی‪:‬‬

‫بەبێ یەکێتی و پارتی سەقامگیری و ئاوەدانی و ئاسایش لەهەرێمی‬ ‫کوردستاندا دروست نابێت‬ ‫پرس‪ :‬زۆرجار باس لەوە دەکرێت کەوا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاگاداری‬ ‫ڕێکەوتنی پارتی و یەکێتی نییە لە مەسەلەی درێژکردنەوەی ویالیەتەکەی‪،‬‬ ‫بەبڕوای تۆ سەرۆکی هەرێم تاچەند ئاگاداری ئەو رێکەوتنە بووە؟‬ ‫ئاسۆ شێخ نووری‪ :‬بەبڕوای من ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی‬ ‫ناوەندی ناتوانن هیچ کارێک و هیچ ئەرکێک جێبەجێ بکەن بەبێ ڕەزامەندی‬ ‫سەرۆک‪ ،‬من تێناگەم بۆچی هەندێک لە هەڤااڵنی پارتی باس لەوە دەکەن‬ ‫کەوا سەرۆک ئاگاداری ئەو ڕێکەوتنە نەبووە‪ .‬بەبڕوای من پێچەوانەکەی ڕاستە‪،‬‬ ‫چوونکە سەرۆکی لیژنەکە کاتێک هاتن بۆ سلێمانی هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی‬ ‫و فازڵ میرانی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی لەخۆ گرتبوو‪ ،‬ئەگەریش سەرۆک‬ ‫ئاگاداری ئەوە نەبێت‪ ،‬ئەوا بێگومان پرسیاری دیکە دروست دەکات لەناو خەڵکدا‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬درێژکردنەوەی ویالیەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەجۆرێک‬ ‫لەجۆرەکان لەسەر یەکێتی حسابە‪ ،‬چونکە وەکو باسدەکرێت موبادەرەی ئێوە‬ ‫بووە‪ ،‬ئامانجی یەکێتی لەم موبادەرەیە چی بوو؟‬ ‫ئاسۆ شێخ نوری‪ :‬بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان بەقۆناغێکی زۆر‬ ‫ئاڵۆزدا تێدەپەڕی‪ ،‬بەجۆرێک بەرەو قەیران و بنبەست دەچوو‪ ،‬پارتی دیموکراتی‬ ‫کوردستان پێداگری لەسەر ئ��ەوە دەک��رد کە پ��ڕۆژەی دەستوری هەرێمی‬ ‫کوردستان نابێت بگەڕێتەوە پەرلەمان و دەبێت بخرێتە ڕیفراندۆمەوە‪ ،‬لەو الشەوە‬ ‫ئۆپۆزیسیۆن پێیان دادەگرت لەوەی دەبێت بگەڕێتەوە پەرلەمان و هەموار‬ ‫بکرێتەوە‪ ،‬لەنێوان دووهەڵوێستی جیاوازدا یەکێتی ڕێگایەکی دیکەی هەڵبژارد‪،‬‬ ‫ئەویش بریتی بوو لەوەی پڕۆژەکە بگەڕێتەوە پەرلەمانی کوردستان و سازانی‬ ‫نیشتیمانی لەسەر بکرێت‪ ،‬ئەمەش لەسۆنگەی هەست کردن بە بەرپرسیارێتیەوە‬ ‫کرا‪ ،‬چونکە ترس هەبوو لەوەی لێکترازان دروست ببێت بەهۆی ئەو ملمالنێیەوە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬بەاڵم دەگوترێت ئەم موبادەرەیەی یەکێتی ترس بووە لەهەڵبژاردنی‬ ‫ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم و مەترسی هەبووە لە دۆڕانی لەو هەڵبژاردنانەدا‪،‬‬ ‫ئەمە تاچەند ڕاستە؟‬ ‫ئاسۆ شێخ نوری‪ :‬پێم وانییە ئەو بۆچوونە ڕاست بێت‪ ،‬ئەوە ڕەنگە ئۆپۆزیسیۆن‬ ‫و بەتایبەت گۆڕان ئەو قسانە باڵو بکەنەوە‪ ،‬بەپێچەوانەوە ئێمە وای دەبینین‬ ‫کە کێرڤی ڕێکخستەکانی یەکێتی و جەماوەرەکەی و خۆ ڕێکخستنەوەی یەکێتی‬ ‫بەرەو پێشەوە چووە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬باسی کێرڤی جەماوەری یەکێتیت کرد‪ ،‬بەاڵم هەندێک میدیا بەئاشکرا‬ ‫دەڵێن جەماوەری یەکێتی لەگەڵ درێژ کردنەوەی ماوەی پەرلەمان و ویالیەتی‬ ‫سەرۆکی هەرێمی کوردستان نەبووە‪ ،‬ئایا ڕای جەماوەری یەکێتی لەو نێوەندەدا‬ ‫چۆنە؟‬ ‫ئاسۆ شێخ نوری‪ :‬زۆرینەی زۆری ڕێکخستنەکان کۆکن لەسەری‪ ،‬ئەگەرچی‬ ‫لەسەرەتادا هەندێک لەجەماوەرەکەی یه‌كێتی کە بێ خەبەر بوون لە دۆخەکە‬ ‫تاڕادەیەک کەوتنە ژێر کاریگەری ئۆپۆزیسیۆن و بەتایبەت گۆڕان‪ ،‬هەر بۆیە‬ ‫کەوتنە دژایەتی کردنی‪ ،‬بەاڵم لەگەڵ ڕۆژ و ڕوونکردنەوەی دۆخەکەدا ئێستا‬ ‫دەرکەوتووە کە یەکێتی لەوەدا سەرکەوتنێکی وای بەدەست هێناوە کە گۆڕان‬ ‫چاوەڕێی نەبووە‪ ،‬بەڵکو چاوەڕێی ئەوەی دەکرد پارتی پێدابگرێت لەسەر‬

‫ڕیفراندۆم و لەوالشەوە یەکێتی پێدابگرێت لەسەر گەڕانەوەی دەستوور بۆ‬ ‫پەرلەمان‪ ،‬بۆ ئەوەی ببێتە درزێک لەنێوان هاوپەیمانێتی یەکێتی پارتی‪ ،‬بەاڵم‬ ‫پێچەوانەکەی دەرچوو‪ ،‬کە توانرا بەسیاسەتی حەکیمانەی هەردووال ڕێگای‬ ‫سێیەم بونیاد بنرێت و قەیرانەکە لەو بنبەستییە دەرباز ببێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬بەرپرسانی یەکێتی دەڵێن درێژکردنەوەی ویالیەتی سەرۆکی هەرێمی‬ ‫کوردستان یەکسانە بە گەڕانەوەی ڕەشنووسی پڕۆژەی دەستووری هەرێمی‬ ‫کوردستان بۆ پەرلەمان بۆ ئ��ەوەی هەموار بکرێتەوە‪ ،‬بۆ گەڕانەوەی ئەو‬ ‫ڕەشنووسە هیچ زەمانەتێک لەپارتی وەرگیراوە؟‬ ‫ئاسۆ شێخ ن��وری‪ :‬من ئاگاداری ئەو گەرەنتیە نیم‪ ،‬بەاڵم گەرەنتی ئەو‬ ‫ڕێکەوتنەیە کە کراوە‪ ،‬چونکە ڕاستیەک هەیە کە میللەتی ئێمە دەبێت بەباشی‬ ‫لێی تێبگات‪ ،‬ئەویش ئەوەیە کە بەبێ یەکێتی و پارتی سەقامگیری و ئاوەدانی‬ ‫و ئاسایش لەهەرێمی کوردستاندا دروست نابێت‪ ،‬بۆیە لەم قۆناغەدا نەپارتی‬ ‫دەتوانێت یەکێتی وەال بنێت نە یەکێتیش دەتوانێت پارتی وەال بنێت‪ ،‬بۆیە‬ ‫هاوپەیمانی یەکێتی و پارتی پێویستیەکی ژیانە بۆ ئایندەی میللەتەکەمان‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئایا ئۆپۆزیسیۆن ئەوەی بۆ ڕوون بۆتەوە کە ڕێکەوتنی یەکێتی و پارتی‬ ‫و حکومداریان زەمانەتە بۆ خۆشگوزەرانی خەڵک و سەقامگیری لەهەرێمی‬ ‫کوردستان؟‬ ‫ئاسۆ شێخ ن��وری‪ :‬لەبۆچوون و ڕاگەیەندنەکانیاندا ئەوەیان بۆ دروست‬ ‫نەبووە‪ ،‬بەڵکو دژایەتی زۆری دەکەن و هەوڵی ئەوان ئەوەیە کە شووشەیەکیان‬ ‫بەدەستەوەیە بیشکێنن‪ ،‬الشیان گرنگ نیی ‌ه زیان دەگەیەنێت بەالیەنەکانی دیکە‪،‬‬ ‫ئەوان مەبەستیان ئەوەیە قسەکەی خۆیان سەر بگرێت و شکست بەالیەنەکانی‬ ‫دیکە بدات‪ ،‬ئەگەرنا ئەوان باش دەزانن کاتێک دوو ئیدارەیی لەهەرێمی کوردستان‬ ‫هەبووە ئەم ئارامی و سەقامگیرییە نەبووە‪ ،‬بێگومان ئەوکات ئۆپۆزییسۆن‬ ‫نەیدەتوانی گەشە بکات‪ .‬دەبێت ئەوەش بزانن کە ئەوان لەم ئاشتی و ئازادیەی‬ ‫ئێستادا گەشەیان کردووە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬بۆچی ئۆپۆزیسیۆن پێیان وایە هەمیشە ڕۆڵی ئاشتیان بینیوە‪ ،‬ئەمە‬ ‫لەکاتێکدا کاتی خۆی گۆڕانی ئێستا خاوەنی دەسەاڵت بووە لەناو یەکێتیدا‪ ،‬ئەم‬ ‫دوو فاقیە مانای چییە؟‬ ‫ئاسۆ شێخ نوری‪ :‬ئەوەی کێشەکە دەخولقێنێت لەئێستادا بزووتنەوەی گۆڕانە‪،‬‬ ‫بەشێوەیەک یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی کردۆتە ئامانجی خۆی‪ ،‬هەمیشە‬ ‫کاری لەسەر دەکات و دەیەوێت قاعیدە جەماوەریەکەی یەکێتی بەهی خۆی‬ ‫بزانێت و هەموویان ڕاکێشێت بۆخۆی‪ ،‬ماوەیەکیش بەتایبەتی لەکاتی هەڵبژاردنی‬ ‫پەرلەمانی کوردستاندا توانی بەشێکی ڕابکێشێت بۆ خۆی‪ ،‬بەاڵم دوابەدوای‬ ‫ئەوە دۆخەکە پێچەوانە بۆتەوەو لەئێستادا بەپێچەوانەوە گۆڕان لەهەڵوەریندایەو‬ ‫ئەوانەی چوونەتە ناوی دەگەڕێنەوە ناو یەکێتی‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬یەکگرتوو کۆمەڵ دووالیەنی ئیسالمین گۆڕانیش حیزبێکی چەپە‪،‬‬ ‫لەڕووی ئایدۆلۆژیا دوو الیەنەکەی ئیسالمی لەگەڵ گۆڕان تەواو جیاوازن و‬ ‫بەجۆرێک گەیشتنە ڕێکەوتنیان زۆر ئەستەمە‪ ،‬بەتایبەت لەمەسەلەی کاندید بۆ‬ ‫پۆستی سەرۆکی هەرێم تەواو ڕەنگی دایەوە‪ ،‬بەبڕوای تۆ ئەم ڕێکەوتنە تاکو‬

‫كەی بەردەوامی دەبێت؟‬ ‫ئاسۆ شێخ نوری‪ :‬ڕەنگە ئەوان تەنها لەسەر یەک خاڵ کۆک بن ئەویش‬ ‫دژایەتی کردنی حکومەتە‪ ،‬ئەوان لەو دیدەوە بیر دەکەنەوە کە دەڵێت دوژمنی‬ ‫دوژمنەکەم دۆستمە‪ ،‬ئەگەر نا هەرکاتێک بێنە سەر داڕشتنی بەرنامەکانی‬ ‫حکومڕانی‪ ،‬گومان لەوەدا نییە ناگەنە ئەنجام و تێکدەچن‪ ،‬ئەمەش بەهۆی‬ ‫ئەوەی دوو دیدی جیاوازیان هەیە لەیەکتر‪ ،‬ڕێکنەکەوتن لەسەر کاندیدێکیش بۆ‬ ‫پۆستی سەرۆکی هەرێم لەناوخۆیاندا باشترین بەڵگەیە‪ ،‬جگە لەوەش کەسیان‬ ‫دەست نەکەوت ملمالنێی سەرۆکی هەرێمی پێ بکەن‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬قسەیەک هەیە دەڵێت ڕەنگە بارزانی پۆستی سەرۆک کۆمار وەربگرێت‬ ‫و ئەمجارە یەکێتی پۆستی سەرۆکی هەرێم وەربگرێت‪ ،‬ئەمە تا چەند ڕاستە؟‬ ‫ئاسۆ شێخ نوری‪ :‬مەرج نییە ئەمجارە سەرۆکی هەرێم هەر بۆ پارتی بێت‬ ‫ڕەنگە ئەمجارە بۆ یەکێتی بێت‪ ،‬قسە لەوەش هەیە کە سەرۆک کۆماری عێراق‬ ‫بۆ پارتی بێت‪ ،‬ئەمەش بەپێی ئەو ڕێکەوتنانەی کەلەنێوان یەکێتی و پارتیدا‬ ‫هەیە‪ ،‬پۆستەکان بەشێوەیەکی شەراکەوت و هاوبەش دابەش بکرێت‪ ،‬بەتەواوەتی‬ ‫باس لەوە نەکراوە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ پارتی بێت‪ ،‬بەاڵم قسەو‬ ‫باس هەیە لەو بارەیەوە‪ ،‬تاکو ئێستاش یەکێتی هەڵوێستی خۆی بە فەرمی‬ ‫ڕانەگەیاندووە‪ ،‬بەس ئەوەی ڕاگەیەندراوە تەنها ئەوەیە کەهەردووال ڕێکەوتنامەی‬ ‫ستراتیژی پەرە پێبدەن و بەهێزی بکەن بەئاقاری شەراکەت لەحکومڕانیدا‪،‬‬ ‫شەراکەتەکەش دواتر قسەی لەسەر دەکرێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬هیچ هێڵێکی سوور لەالیەن یەکێتیەوە لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری‬ ‫عێراق هەیە کەوا بەپارتی نەدرێت؟‬ ‫ئاسۆ شێخ نوری‪ :‬نەخێر هیچ هێڵێکی سوور نییەو بۆشی دانەنراوە‪ ،‬نەئەوان‬ ‫خەتی سووریان بۆ یەکێتی داناوە بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم نەئێمەش بۆ‬ ‫پارتیمان داناوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق‪.‬‬ ‫پرس‪:‬لەئێستادا هێرشێکی ڕاگەیاندنی توند لەنێوان یەکێتی و بزووتنەوەی‬ ‫گۆڕان هەیە‪ ،‬لەگەڵ ئەو هێرشانەدا پەیوەندیەکانی ئێستای یەکێتی و گۆڕان‬ ‫چۆنەو لەچ ئاستێکدایە؟‬ ‫ئاسۆ شێخ نوری‪ :‬پەیوەندیەکانمان تاڕادەیەک باش بوو بەتایبەت دوای ئەو‬ ‫کۆبونەوەیەی کە لەدەباشان کرا‪ ،‬بەاڵم لەناوەختێکدا دەبینین کە گۆڕان هەست‬ ‫بەشکست دەکات و دەیەوێت بەشێوەیەکی دیکە بێتەوە مایەی خۆی و خۆی‬ ‫هەڵسێنێتەوە پەیوەندیەکە تێکدەدات‪ ،‬وەکو دیاریشە گۆڕان دەستی کردەوە بە‬ ‫هێرشی ڕاگەیاندن و لەمام جەاللیشەوە دەستی پێکرد‪ ،‬ئەمە لەکاتێکدا کە پێشتر‬ ‫بۆسەر قاعیدەی یەکێتی بوو‪ ،‬بەشێوەیەک بەردەوام دەویست بیان خاتە دوو‬ ‫دڵیەوەو سۆزیان بەالی خۆیاندا ڕابکێشێت‪،‬پێش ئەوەی جیاش ببنەوە بەردەوام‬ ‫دەیان ووت یەکێتی تەنەزوولی بۆ پارتی کردووە‪ ،‬بەاڵم لەئێستادا لەئەرشیفەکاندا‬ ‫دەبینین کە بۆچوونی کاک نەوشیروان لەکۆبونەوەکاندا شتێکی دیکە بووە‪،‬‬ ‫هێرشی ڕاگەیاندنی ئەمجارەیان جگە لەوەی بۆسەر قاعیدەی یەکێتیە‪ ،‬بەاڵم لە‬ ‫لوتکەوە دەستیان پێکردو ڕاستەوخۆ پەالماری مام جەالل و هەندێک لەئەندامانی‬ ‫دیکەی مەکتەبی سیاسیان دا‪.‬‬


‫‪6‬‬

‫ژماره‌ ‪183‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2013/7/23‬‬

‫یادداشته‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا‬ ‫له‌نێوان چه‌واشه‌كاری و گێڕانه‌وی مێژوودا‬ ‫ئا‪ :‬پرس‪ ،‬سلێمانی‬

‫لەنووسینەکەی نەوشیروان مستەفادا لەناوهێنانی کەسایەتیەکاندا‬ ‫جیاوازی بەدی دەکرێت بۆ نموونە زۆر بەکەمی باسی کۆسرەت‬ ‫ڕەسووڵ عەلی کردووە‪ ،‬لەو ڕووەشەوە مامۆستاکەی زانکۆ پێی‬ ‫وایە «باس نەکردنی کاک کۆسرەت لەو نووسینانەدا ڕەنگە ئەوکاتە‬ ‫بابەتەکە تەنها لەنێوان مام جەالل و کاک مەسعود بووبێت‪ ،‬هەر‬ ‫بۆیەش زیاتر باسی ئەو دوو کەسایەتیە دەکات‪ ،‬ئەگەر سەرنج‬ ‫بدرێت ئەوا دەبینین ناوی خۆشی زۆر تێدانییە‪ ،‬بۆیە جگە لەو‬ ‫دوانە هەست ناکەیت ڕۆڵی کەسی دیکەی تێدا بووبێت‪ ،‬هەر بۆیەش‬ ‫باس نەکراوە»‪.‬‬

‫لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە‬ ‫دووتوێی شەست الپەڕەدا نووسینێکی لەژێر ناوی پڕۆسەی پێکهێنانی‬ ‫سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان باڵو کردەوە‪ ،‬لەنووسینەکەشیدا‬ ‫باسی لەچۆنییەتی یەکالکردنەوەی پۆستی سەرۆکی هەرێم کردوەو‬ ‫هێرشی توندی کردە سەر یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەوەی‬ ‫سازشی زۆری لەبەرامبەر پارتیدا ک��ردووە‪ ،‬مام جەاللیشی بە‬ ‫کەسێکی پۆست پەرست و ئەنجامدانی هەموو کارێک لەو پێناوەدا‬ ‫وەسف کرد‪ ،‬هەر یەک ڕۆژ دوای باڵوکردنەوەی نووسینەکەش‬ ‫راگەیاندنی یەکێتی لە وەاڵمدا هەڕەشەی کرد کە نامە ڕەشەکانی‬ ‫نەوشیروان مستەفا باڵو دەکاتەوە‪ ،‬باڵوکردنەوەی ئەو نووسینە ڕاو‬ ‫بۆچوونی جیاوازی لێ کەوتۆتەوە‪.‬‬ ‫یەکگرتووی ئیسالمی‪ :‬باڵوکردنەوەی نوسینەکە پەیوەندی بە‬ ‫درێژکردنەوەی ویالیەتی سەرۆکی هەرێمەوە بووە‬ ‫ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسالمی «ئەبوبەکر‬ ‫هەڵەدنی» لەوبارەوە دەڵێت «نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی‬ ‫بزووتنەوەی گۆڕان بە نوسین باسی ڕابردووی کردووە‪ ،‬ئەوەش‬ ‫شتێکی ئاساییە‪ ،‬ئەگەریش بەرامبەر شتێکیان هەیە بۆئەوەی ئەو‬ ‫نوسینە ڕەت بکاتەوە‪ ،‬ئەوا دەتوانرێت بخرێتە ڕوو‪ ،‬ئەوکات بۆ‬ ‫خەڵکی و هەموو الیەک ڕوون دەبێتەوە کەوا کامیان ڕاست و‬ ‫درووستە»‪.‬‬ ‫لەبارەی هۆکاری باڵوکردنەوەی ئەو نوسینانە لەم کاتەدا‬ ‫هەڵەدنی ڕوونی دەکاتەوە «بێگومان پەیوەندی بەو بارودۆخە‬ ‫سیاسیەی ئێستای هەرێمی کوردستان و پرسی درێژکردنەوەی‬ ‫ویالیەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە هەیە»‪.‬‬ ‫بەرپرسێکی یەکێتی‪ :‬سەرلەبەری ڕەتدەکەمەوە‬ ‫لەمیانەی نوسینەکەیدا نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی‬ ‫بزووتنەوەی گۆڕان هێرشی توندی کردە سەر سکرتێری یەکێتی‬ ‫و بە پۆست خۆشەویست ناوی هێنا‪ ،‬لەبەرامبەر ئەوەشدا ئەندامی‬ ‫ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی «ئاسۆ شێخ نوری» وه‌ها وه‌اڵمی‬ ‫نه‌وشیروان ده‌داته‌وه‌ «ئەوە ڕاست نییەو دوورە لەئاکار و ڕەفتای‬ ‫مام جەالل‪ ،‬چونکە ئەگەر ئەو بەدوای پۆستدا گەڕابێت ڕەنگە‬ ‫لەقۆناغەکانی خەبات لەشاخدا پۆستی گەورەتری دەست بکەوتایە‪،‬‬ ‫چونکە ئەگەر کەسێک هەموو ژیانی لەپێناو ئامانجە سیاسیەکانی‬ ‫نەتەوەکەی خۆیدا بەسەر بردێت و هەموو ڕۆژێک گیانی لەمەترسیدا‬ ‫بووبێت‪ ،‬ئەوا بیر لەوە ناکاتەوە کە ڕۆژێک لەڕۆژان بگاتە ئەوەی‬ ‫داوای پۆست بکات»‪.‬‬ ‫ئاسۆی شێخ نووری وەبیری نه‌وشیروانی دەهێنێتەوەو دەڵێت‬ ‫«ئەوکاتەی سەرۆک مام جەالل لەپشتی قەندیلەوەو لەژێرخێمەیەکدا‬ ‫دەژیاو ژیانی ئەوروپای جێهێشت بەنیازی ئەوەنەهاتەوە کە ڕۆژێک‬

‫ل��ەڕۆژان ببێتە سەرۆک کۆمار‪ ،‬بەڵکو ڕەنگە لەهەموو ساتێکدا‬ ‫چاوەڕێی مەرگ و شەهید بوون بووبێت‪ ،‬بۆیە بەش بەحاڵی خۆم‬ ‫سەر لەبەری ئەو نوسینەی نەوشیروان مستەفا ڕەت دەکەمەوەو بە‬ ‫واقیعی نازانم و تەنها گوزارشتە لەبیروبۆچوونی خۆی»‪.‬‬ ‫جەختیش لەوە دەكاتەوە كە «لەهەمان کاتتدا پێچەوانەی‬ ‫بۆچوونەکانی پێشووی خۆشیەتی لەسەر کەسایەتی مام جەالل‬ ‫و تەنانەت لەسەر ئەو ووتوو وێژانەی خۆشی تێیدا بەشدار بووە‬ ‫لەگەڵ حکومەتی عێراق»‪.‬‬ ‫ئاسۆی شێخ ن��ووری جەخت دەکاتەوە «تەلەفزیۆنی گەلی‬ ‫کوردستانیش بەڵگەنامەی زۆری الی��ە بۆ وەاڵم��دان��ەوەی ئەو‬ ‫نووسینەی نەوشیروان مستەفا‪ ،‬هەندێک لەو کاسێتانەی خۆشیان‬ ‫بۆ لێدایەوە کەکاتی خۆی دەڵێت دەبێت پێداگری بکەین لەوەی‬ ‫پۆستی وەزارەت��ی بەرگری و دەرەوە وەربگرین و ئەو دیوارە‬ ‫بشکێنین کە کورد بێبەش کراوە لەو پۆستانە بەدرێژایی هەشتا‬ ‫ساڵەی حکومەتی عێراق‪ ،‬بەاڵم بینیمان ئەو دیوارە شکا کە نەک‬ ‫وەزیری دەرەوە و سوپاساالری عێراق و جێگری سەرۆک وەزیران‬ ‫بەڵکو سەرۆک کۆماریش بۆ بەکورد»‪.‬‬ ‫مامۆستایەکی زانکۆ‪ :‬باڵوکردنەوەکەی شتێکی گرنگ بوو‬ ‫مامۆستای زانستە سیاسیەکانی زانکۆی سلێمانی دکتۆر‬ ‫«ڕێبوار کەریم» لەبارەی باڵو کردنەوەی نوسینەکانی ئەم دوایەی‬ ‫نەوشیروان مستەفاوە به‌ هه‌فته‌نامه‌ی پرسی راگه‌یاند «نووسینەکان‬ ‫گرنگن‪ ،‬بەاڵم دەبوایە ئەو الیەنانەی لە نوسینەکەدا باس کراوە‬ ‫ئامادەییان هەبوایە‪ ،‬لەوانەش مام جەالل‪ ،‬بۆ ئەوەی بیتوانیایە‬ ‫لەسەر کۆی گشتی بابەتەکە قسە بکات‪ ،‬ئەگەرچی بەبڕوای من‬ ‫زیاتر قسەکردنە لەسەر ئەوەی کە مام جەالل ئامادە بووە قوربانی‬ ‫بەهەندێک لەبەرژەوەندیەکانی حیزبەکەی و خۆشی بیدات لەپێناو‬ ‫دروستکردنی سەرۆکایەتی هەرێمی بۆ کوردستان‪ ،‬پێشم وایە ئەوە‬ ‫نیشانەیەکە لەسەر دروستکردنی دەوڵەتێکی دامەزراوه‌یی یاخود‬ ‫هەوڵدان بۆ دروست کردنی مووئەسەسات لەکوردستاندا كه‌ کاتێکی‬ ‫ئەرێنیی بووە»‪.‬‬ ‫بەبڕوای مامۆستاکەی زانکۆ باڵو کردنەوەی ئەو نووسینانە‬ ‫شتێکی ئاسایی بووە لەڕووی ناوەڕۆکی بەڵگەنامەکانەوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لەڕووی شێوازو کاتی باڵوکردنەوەکەی پێی وایە هەوڵدان بووه‌ بۆ‬ ‫کەمکردنەوەی ئەو دەنگانەی کە دەگووترێت یەکێتی لەداهاتوودا‬ ‫دەیهێنێت‪.‬‬ ‫دکتۆر ڕێبوار ڕوونیشی دەکاتەوە بەشێک لەسیاسیەکان دوای‬ ‫ئەوەی واز لەکاری سیاسی دێنن ئەو نوسینانە باڵو دەکەنەوە‪،‬‬ ‫نموونەش بە کیسنجەرو جیمیس بیکەر دەهێنێتەوە‪ ،‬پێشی‬ ‫وایه‌ دەکرا دوای بخستایە بۆ ئەوکاتەی لەکاری سیاسی دوور‬ ‫دەکەوێتەوە‪.‬‬

‫نەوشێروان‬ ‫دۆن ژوانی‬ ‫کوردستان‪ ،‬لە‬ ‫بەرانبەر جەنابی‬ ‫مام جەاللدا‬ ‫ئومێد خۆشناو‬ ‫دۆن ژوان پاڵەوانی ئەو ئەفسانە جیهانییەیە کە هێندە لە خۆی ڕازی بوو‬ ‫گەلێ بەشەوقەوە لەخۆی ڕادەما و گەیشتبووە ترۆپکی عاشقبوونی خۆی‪.‬‬ ‫ئەوەندە بەخۆی سەرسام بوو تا حاڵەتی دەرونی تێک چوو زاکیرەی‬ ‫ساغلەمی خۆی لەدەستدا‪ ،‬دوا جار چوو بۆسەر دەریا و ئاوی کردە ئاوێنە‬ ‫و هەر لە خۆی ڕادەما و باسی جوانییەکانی خۆی دەکرد و بە بەژن و بااڵ‬ ‫و لەش و الر و ڕەنگی خۆی هەڵدەدا‪ ،‬تا لەو خەڵوەتەدا ئاگای لە خۆی‬ ‫نەما و کەوتە دەریا و گیانی سپارد! ئێوە خۆش بەو لەخۆڕازیبونە سەری‬ ‫نایەوە و ماڵئاویی یەکجارەکی کرد‪.‬‬ ‫ڕێکخەری حزبی گۆڕانیش نەوشێروان مستەفا لەوەتەی سیاسەت‬ ‫دەکات مۆتەکەی لەخۆڕازیبوون و بەخۆهەڵدانی گرتووە و دۆن ژوان‬ ‫ئاسا گەلێ عاشقی خۆیەتی و بەر پێی خۆی نابینێت وەک تەوقێک ئەو‬ ‫لەخۆڕازیبوونە گەردەنی گرتووە‪.‬‬ ‫بێ ئاگا لەوەی کار و کردار و گوفتار و ڕەفتاری ئەو لە بەردەم خەڵکی‬ ‫وەک ئاوی دەریاکەی دۆن ژوانی تێکەوت ڕوون و ئاشکرایە‪ ،‬ئەگەر باسی‬ ‫ڕابردوو یان ڕۆژانی شۆڕش بکەین ئەو خۆی دەبورێ لە هەر کێماسییەک‪،‬‬ ‫ئەگەر باسی حوکمڕانیی دوای ڕاپەڕین بکەین ئەو حاشا دەکا لەو مێژووە‪،‬‬ ‫یا ئەوەتا لێکدانەویەک بۆ هەر باس و پرسێک بکەیت دەبێ ئەو فریشتە‬ ‫بێ و خەڵکیش ستەمکار کە ڕێک پێچەوانەکەی دروستە‪.‬‬ ‫مۆتەکەی تفاقی یەکێتی و پارتی دۆن ژوان��ی کوردستانی تووشی‬ ‫نەخۆشیی دەرونی کردووە‪ ،‬هەر ڕۆژێ نێوانی پارتی و یەکێتی قسەی‬ ‫خێری تێدا بکرێ ئەو ژان دەیگرێ‪ ،‬هەر ڕۆژێ دڕدۆنگییەک لە نێوان ئەو‬ ‫دوو هێزە هەبێت‪ ،‬جەنابی دۆن ژوان ئاسوودەیە!‬ ‫هەڵبەت یەکێک لە هۆکارەکانی جیابوونەوەی دۆن ژوان لە یەکێتی‬ ‫نیشتیمانی کوردستان‪ ،‬هەزمنەکردنی یەکڕیزی نێو ماڵی کوردان بوو‪،‬‬ ‫بۆیە لە بەرانبەر تفاقی نێوان یەکێتی و پارتی بەتایبەتی هەردوو سەرۆک‬ ‫بارزانی و تاڵەبانی وەستایەوە و حزبی گۆڕانی دروست کرد‪ ،‬گۆڕانێک پڕ‬ ‫لە حقد و قینە کە لە هەناویدا ژەهری دووبەرەکی پەخشی شەقام دەکات‪.‬‬ ‫دۆن ژوان بەرگەی پێشوەچوونەکانی پەیوەندیی نێوان ئەو دوو هێزەی‬ ‫نەگرت و ئەو جارەیان هات بەشێکیتر لە قینەکانی خۆی بەسەر جەنابی‬ ‫سەرۆک تاڵەبانیدا ڕژاند و هیچ حیسابێکی بۆ ئەو مێژووە نەکرد کە لە‬ ‫سەنگەرێک بووە جەنابی مام جەالل ڕابەریەتی دەکرد‪ ،‬هەڵبەت هێندە‬ ‫هەڵچووبوو هیچ بەهایەکیشی بۆ هەست و سۆزی بەشی زۆری خەڵکی‬ ‫کوردستان دانەنا کە دەستەونزا لە بەردەم خودا وەستاون و داوای شیفا‬ ‫بۆ جەنابی مام جەالل دەکەن‪ ،‬وەلێ ئەو دەستبردنەی ڕێکخەری حزبی‬ ‫گۆڕان سەرەتای کەوتنە نێو دەریای دۆن ژوانە و مەلەکردنی ماڵئاواییە‬ ‫کە هەڵبژاردنەکانی ئایندە بەرسڤی دەدەنەوە‪.‬‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪183‬‬

‫‪2013/7/23‬‬

‫‪7‬‬

‫عێراق له‌ژێر به‌ندی حه‌وت ده‌رهێنرا‬ ‫به‌ندی حه‌وت چییه‌ و كاریگه‌رییه‌كانی چین؟‬ ‫ئا‪ :‬پرس‬

‫‌رۆژی ‪ 2013/6/25‬له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی‬ ‫باس ل ‌ه ده‌رهێنانی عێراق كرا ل ‌ه ژێر به‌ندی حه‌وتی بڕیاری نه‌ته‌وه‌‬ ‫یه‌كگرتووه‌كان‪ ،‬دواتر ل ‌ه رۆژی ‪ 6/29‬له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی‬ ‫ئاسایش به‌تێكرای ده‌نگ بڕیار درا ك ‌ه عێراق ل ‌ه ژێر به‌ندی حه‌وت‬ ‫ده‌ربهێنرێت‪ ،‬ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و‌ه هات ك ‌ه دوای تێپه‌ڕبوونی ‪ 22‬ساڵ‪،‬‬ ‫بان كی مۆن سكرتێری گشتیی نه‌ته‌و‌ه یه‌كگرتووه‌كان‪ ،‬ڕاپۆرتێكی‬ ‫دای ‌ه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سه‌باره‌ت ب ‌ه پابه‌ندبوونی عێراق ب ‌ه بڕیاره‌‬ ‫نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌‪ ،‬بۆی ‌ه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیاری دا عێراق له‌ژێر‬ ‫به‌ندی حه‌وت بێته‌ده‌رێ‪.‬‬ ‫كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌رچوونی‬ ‫عێراق له‌ژێر به‌ندی حه‌وته‌م ب ‌ه به‌شداری ‪ 5‬واڵتی خاوه‌ن مافی‬ ‫ڤیتۆ (روسیا‪ ،‬چین‪ ،‬فه‌ره‌نسا‪ ،‬به‌ریتانیا‪ ،‬ئه‌مریكا) بوو‪ ،‬له‌گه‌ڵ ‪10‬‬ ‫واڵتی ئه‌ندامیی كاتیی ئه‌وانیش‪ :‬ئه‌رجه‌نتین‪ ،‬پاكستان‪ ،‬ئوسترالیا‪،‬‬ ‫گواتیماال‪ ،‬ئازه‌ربایجان‪ ،‬تۆگۆ‪ ،‬كۆریا‪ ،‬ڕواندا‪ ،‬لۆكسه‌مبۆرگ‪ ،‬مه‌غریبی‬ ‫عه‌ره‌بی‪.‬‬ ‫دوای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‪ ،‬حكومه‌تی عێراقی به‌و‬ ‫بۆنه‌یه‌و‌ه ل ‌ه رۆژی ‪ 6/29‬ئاهه‌نگی نیشتمانی گێڕا‪ .‬چونك ‌ه به‌‬ ‫ده‌رچوونی عێراق له‌ژێر به‌ندی حه‌وته‌م سه‌روه‌ریی ته‌واو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌‬ ‫بۆ ده‌وڵه‌تی عێراق‪ ،‬هاوشێوه‌ی پێش داگیركردنی كوه‌یت ل ‌ه ئاستیی‬ ‫جموجوڵی ئابوریی دیپلۆماسیی نێوده‌وڵه‌تی‪ .‬هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م پاره‌‬ ‫بلۆك كراوه‌كانی عێراق ل ‌ه بانك ‌ه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا ده‌گه‌ڕێته‌و‌ه كه‌‬ ‫به‌ده‌یان ملیار دۆالر داده‌نرێن و عێراق وه‌ك ئه‌ندامێكی كاریگ ‌هر‌و‬ ‫بڕیارده‌ر ده‌گه‌ڕێته‌و‌ه بۆ گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌ندامێتی‬ ‫ڕێكخراویی نه‌ته‌و‌ه یه‌كگرتووه‌كان‪.‬‬ ‫داگیركردنی ده‌وڵه‌تی كوه‌یت له‌الیه‌ن عێراقه‌و‌ه ل ‌ه رۆژی ‪2‬ی‬ ‫ئابی ساڵی ‪‌ 1990‬و دواتر ده‌ركردنی سوپای عێراق له‌و واڵت ‌ه له‌‬ ‫ڕێی هێزێكی نێوده‌وڵه‌تییه‌و‌ه ك ‌ه ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد‪ ،‬بووه‌‬ ‫مایه‌ی گۆشه‌گیركردنی عێراق له‌ڕێی سه‌پاندنی كۆمه‌ڵێك سزای‬ ‫نێوده‌وڵه‌تی ل ‌ه الیه‌ن نه‌ته‌و‌ه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌‪ .‬ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی‬ ‫نێوده‌وڵه‌تیی‪ ،‬ل ‌ه كۆبونه‌وه‌ی رۆژی ‪3‬ی نیسانی ساڵی ‪ 1991‬بڕیاری‬ ‫‪678‬ی به‌سه‌ر عێراقدا سه‌پاند‪ .‬په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌و‌ه یه‌كگرتووه‌كان‬ ‫ل ‌ه ‪ 19‬به‌ند و ‪ 111‬ماد‌ه پێكدێت‪ ،‬به‌پێی ماده‌كانی ‪ 39‬بۆ ‪51‬ی‬ ‫به‌ندی حه‌وته‌مییش‪ ،‬هه‌ر واڵتێك بوو‌ه هه‌ڕه‌ش ‌ه بۆ سه‌ر سه‌المه‌تی‬ ‫و سه‌قامگیریی نێوده‌وڵه‌تی‪ ،‬ئه‌وكات ئه‌نجومه‌نی ئاسایش مافی‬ ‫ده‌ستێوه‌ردان‌و به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی ده‌بێت دژی ئه‌و واڵته‌‪.‬‬ ‫په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌و‌ه یه‌كگرتووه‌كان ‪ 68‬ساڵ له‌مه‌وبه‌ر‪ ،‬ل ‌ه ڕۆژی‬ ‫‪26‬ی حوزه‌یرانی ساڵی ‪ 1945‬ل ‌ه سانفرانسیسكۆی ئه‌مریكا ئیمزا‬ ‫كراوه‌‪.‬‬ ‫س�ه‌ب��اره‌ت بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئ��ازاد ئه‌بوبه‌كر‬ ‫ئه‌ندام ‌ی لیژن ‌ه ‌ی یاسای ‌ی ئه‌نجومه‌ن ‌ی نوێنه‌ران ‌ی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت‪،‬‬ ‫به‌ده‌ركردن ‌ی عێراقیش له‌ژێر به‌ندی حه‌وته‌م‪ ،‬عێراق سه‌روه‌ر ‌ی ته‌واوی‌‬ ‫بۆ ده‌گڕێته‌وه‌‪ ،‬له‌ڕوو ‌ی (سیاسی‌‪ ،‬ئه‌منیی‌‪ ،‬دیپلۆماتی‌‌و ئابوریی)ه‌وه‌‪،‬‬ ‫ده‌شڵێت «به‌هه‌ڵگرتن ‌ی به‌ند ‌ی حه‌وته‌م‪ ،‬عێراق ده‌گه‌ڕێته‌و‌ه باوه‌شی‌‬ ‫كۆمه‌ڵگ ‌ه ‌ی نێوده‌وڵه‌تی‌‪ ،‬به‌اڵم ده‌خرێت ‌ه ژێر به‌ند ‌ی شه‌شه‌م»‪.‬‬ ‫ئه‌وه‌ش ‌ی ڕوونكرده‌وه‌‪ ،‬هه‌ڵگرتن ‌ی به‌ند ‌ی حه‌وته‌م ده‌سه‌اڵت ‌ی ته‌واو‬ ‫ده‌دات به‌حكومه‌ت ‌ی به‌غدا له‌ڕوو ‌ی ئه‌منییه‌وه‌‪ ،‬له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا‬ ‫ده‌توانێت گرێبه‌ست ‌ی چه‌ك له‌گه‌ڵ واڵتان ‌ی جیهاندا واژۆ بكات‪ ،‬ئه‌وه‌ش‬ ‫كاریگه‌ری ‌ی خراپ ‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌رێم ‌ی كوردستان‪ ،‬ئه‌گه‌ر له‌ئاینده‌دا‬ ‫ده‌سه‌اڵت ‌ی عێراق بیر له‌وه‌بكاته‌وه‌‪ ،‬هێز له‌دژ ‌ی كورد به‌كاربهێنێت‪.‬‬ ‫ب ‌ه البردنی به‌ندی حه‌وته‌م‪ ،‬عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن‬ ‫س �ه‌روه‌ری��ی ت��ه‌واو مافی ئاڵوگۆری بازرگانیی‌و‪ ،‬گواستنه‌وه‌‌و‬ ‫به‌كارهێنانیی ده‌بێت ل ‌ه ڕێگه‌ی ده‌ریایی‌و ئاسمانیی‪ .‬ك ‌ه به‌پێی ماده‌ی‬ ‫‪41‬ی به‌ندی حه‌وته‌م قه‌ده‌غ ‌ه كرابوون‪ .‬به‌اڵم د‪ .‬خه‌یرواڵ حه‌سه‌ن‪،‬‬ ‫وه‌زیری بازرگانی ‌ی عێراق پرسیار ‌ی ئه‌وه‌ی كرد‪ ،‬ك ‌ه ئایا تا چه‌ند ئه‌م‬ ‫بڕیار‌ه ل ‌ه قازانج ‌ی هه‌رێم ‌ی كوردستان ده‌بێت؟ ئه‌و له‌وباره‌یه‌و‌ه وتی‬ ‫«پێویست ‌ه شاره‌زایان ‌ی بوار ‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان شیكردنه‌و‌ه بۆ‬

‫دوا ‌ی بڕیاره‌ك ‌ه بكه‌ن‪ ،‬ئه‌گه‌ر ل ‌ه قازانج ‌ی كورد ده‌بێت‪ ،‬قازانجه‌كان‬ ‫كامه‌ن‪ ،‬ئه‌گه‌ر زیانیشی ده‌بێت‪ ،‬چی بكرێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌و‌هی‌‬ ‫ئه‌و زیانانه‌«‪.‬‬ ‫وه‌زی��ری بازرگان ‌ی عیراق‪ ،‬ته‌ئكیدیشیده‌كرده‌وه‌‪ ،‬ك ‌ه پێویسته‌‬ ‫الیه‌ن ‌ی كورد ‌ی ب ‌ه باش ‌ی به‌دواداچوون بۆ ئه‌نجامه‌كان ‌ی دوا ‌ی بڕیاره‌كه‌‬ ‫بكات‪ ،‬بۆ ئه‌و‌ه ‌ی نه‌بێت ‌ه دۆخێك ‌ی كتوپڕ‌و پێشتر پالنڕێژی ‌ی بۆ‬ ‫بكات‪ .‬ئاشكراشیكرد‪ ،‬ك ‌ه دوا ‌ی به‌ند ‌ی حه‌وته‌م‪ ،‬عیراق ده‌خرێت ‌ه ژێر‬ ‫راسپارده‌كان ‌ی به‌ند ‌ی شه‌شه‌مه‌وه‌‪.‬‬ ‫به‌بڕوای سام ‌ی ئه‌تروش ‌ی ئه‌ندام ‌ی په‌رله‌مان ‌ی عێراق ل ‌ه لیستی‌‬ ‫یه‌كگرتووی ئیسالمی‪ ،‬له‌به‌ر ئه‌و‌ه ‌ی تائێستا زۆرب ‌ه ‌ی داموده‌زگاكانی‌‬ ‫حكومه‌ت ‌ی عێراق‪ ،‬ل ‌ه به‌ڕێوه‌بردن ‌ی كاره‌كان ‌ی حكومه‌تدا سه‌ربه‌خۆ و‬ ‫بێالیه‌ن نین‪ ،‬ب ‌ه ده‌رچوون ‌ی عیراقیش له‌ژێر به‌ند ‌ی حه‌وته‌م ‌ی نه‌ته‌وه‌‬ ‫یه‌كگرتووه‌كان گومان له‌سه‌ر بێالیه‌ن ‌ی حكومه‌ت ‌ی عیراق نامێن ‌ێ و‬ ‫مه‌ترسییه‌ك ‌ی گه‌وره‌ش ‌ه بۆ سه‌ر كه‌مین ‌ه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان و به‌تایبه‌تی‬ ‫كورد‪.‬‬ ‫رۆژنامه‌نووس به‌هرۆز جه‌عفه‌ر‪ ،‬جه‌خت له‌و‌ه ده‌كاته‌و‌ه لەمەوال‬ ‫مەركەز بەهێزتر دەبێت‪ ،‬کورد باشتر دەکەوێتە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی‬ ‫مالیکی و‪ ،‬بەتایبەت لەبڕیارەکانی کە پەیوەستن بە ناوچەدابڕاوەکان‬ ‫و مافی پێشمەرگەو گرێبەستە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەکانەوە‪.‬‬ ‫مالیکی و حکومەتەکەی زیاتر دەستییان کراوە دەبێت‪ ،‬تەنانەت‬ ‫دەتوانن دوای دەرچونی عێراق لە ژێر بەندی حەوت‪ ،‬لەهەموو ئەو‬ ‫ڕێککەوتنامەو بەڵێنانە پەشیمان ببنەوە‪،‬کە پێشتر ئیمزاو مۆریان‬ ‫کردووە لەگەڵ هەرالیەنێک‪ .‬ترسێکی تریش لەسەر جەنگی تایەفی‬ ‫زیادەکات‪ .‬بەوەی الیەنی بەهێز کەشیعەکانن‪ ،‬بۆ هەتاهەتایە لەسەر‬ ‫دەسەاڵت بن‪ ،‬ڕێڕەوی ڕەفتارە سیاسیەکانیان فراوانتر بۆتەوە‪.‬‬ ‫رۆژنامه‌نووسه‌ك ‌ه روونیشی ده‌كاته‌و‌ه ك ‌ه نەتەوەیەکگرتوەکان‪،‬‬ ‫ڕێکخراوێکی جیهانی سەربەخۆییە کەبەنزیکەیی لەهەموو واڵتانی‬ ‫دونیا پێکدێت‪ ،‬بۆ پاراستنی ئاشتی و ئارامی جیهانی لە (‪٢٤‬ی‬ ‫ئۆکتۆبەری ‪ )١٩٤٥‬دامەرزاوە‪ .‬هەیکەلیەی ئەم ڕێکخراوە جیهانییە‬ ‫لە(‪ )٦‬بەشی سەرەکی پێکهاتووە‪ ،‬ئەوانیش (کۆمەڵەی گشتی‪،‬‬ ‫ئەنجومەنی ئاسایش‪ ،‬ئەنجومەنی ویسایە‪ ،‬ئەمیندارێتی گشتی‪،‬‬ ‫دادگای دادی نێودەوڵەتی‪ ،‬ئەنجومەنی ئابوریی و کۆمەاڵیەتی)‪.‬‬ ‫هەریەک لەمانە ئەرک و ئامانجی خۆی هەیە‪.‬‬ ‫گوتیشی «ناتوانین بەندی (‪ )٧‬بناسین‪،‬ئەگەر لەئەرک و‬ ‫سیفەتەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان تێنەگەین‪،‬‬ ‫کە ئەم ئەنجومەنە گرنگترین و سەرەکیترین دەزگایە لەنەتەوە‬

‫یەکگرتوەکان‪.‬ئیشەکەشی لەبەر ڕۆشنایی بەندی (‪ )٧‬ی میساقی‬ ‫نەتەوە یەکگرتوەکان پاراستنی ئاشتی و ئاسایشە لەجیهاندا‪.‬‬ ‫بۆیەئەنجومەنەکە لە (‪ )١٥‬ئەندامی کۆمەڵەی گشتی پێکدێن‪ ،‬بەو‬ ‫مەرجەی کە پێنج لەو ئەندامانە کە بریتی یە لە‪( :‬چین‪،‬فرنسا‪،‬ڕوسیا‬ ‫‪،‬ئەمریکا‪،‬بەریتانیا) ئەندامی هەمیشەیی بن‪،‬ئەم پێنجە مافی ڤیتۆیان‬ ‫دەبێت‪ .‬ئەو دوایان کەدەکاتە دە ئەندام بەهەڵبژاردن ئەبێت لەالیەن‬ ‫کۆمەڵەی گشتیەوە‪.‬‬ ‫هه‌رله‌وباره‌یه‌وه‌‪ ،‬د‪.‬مارف عومه‌ر گوڵ پسپۆڕ له‌بواری یاسای‬ ‫نێوده‌وڵه‌تی له‌زانكۆی سلێمانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو‪ ،‬حكومه‌تی ئێستای‬ ‫عێراق ده‌بێ له‌گه‌ڵ واڵتاندا الپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی هه‌ڵداوه‌ته‌و‌ه به‌تایبه‌ت‬ ‫له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوێتداو پابه‌ندبوون به‌قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی‪.‬‬ ‫گوتیشی «ئه‌و پارانه‌ی هه‌یبووه‌و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراو‌ه ئازاد ده‌كرێن‬ ‫و ده‌توانێت به‌كاریان بهێنێت‪ ،‬عیراق له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی‬ ‫له‌ڕووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابوورییه‌و‌ه وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی ئازاد‬ ‫ده‌چێته‌و‌ه سه‌ر شانۆی په‌یوه‌ندیی ‌ه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان‪ ،‬هه‌م له‌گه‌ڵ‬ ‫دراوسێكانی و هه‌م له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش ره‌فتار بكات»‪.‬‬ ‫هه‌رله‌باره‌ی سوودو زیانه‌كانه‌و‌ه بۆ كورد‪ ،‬د‪.‬مارف عومه‌ر گوڵ‬ ‫ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو‪« ،‬له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رێمیش به‌شێك ‌ه له‌پێكهاته‌ی‬ ‫سنووری ناوخۆی عیراق له‌ڕووی داراییه‌و هه‌ر زه‌ره‌رو زیانێك به‌عێراق‬ ‫بگات‪ ،‬ئه‌وا ئاسه‌واری ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌رجه‌م پارێزگاو ناوچه‌كانی‬ ‫عیراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌‪ ،‬بۆی ‌ه هه‌رێم له‌هه‌موو زیان و‬ ‫قازانجێكی عیراقدا پشكی خۆی به‌رده‌كه‌وێت»‪.‬‬ ‫له‌ڕووی مه‌ترسیشه‌و‌ه بۆ سه‌ر هه‌رێم‪ ،‬گوتیشی «دوای ده‌رچوونی‬ ‫له‌ژێر به‌ندی حه‌وت‪ ،‬ده‌بێت عێراق به‌ته‌واوی خۆی پابه‌ند بكات به‌وه‌ی‬ ‫مه‌ترسی له‌سه‌ر نییه‌‪ ،‬كۆمه‌ڵێك راسپارده‌و بڕیار كه‌پێشتر ده‌رچووه‌‬ ‫عێراق به‌شداری پێده‌كات له‌و رێككه‌وتننام ‌ه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی هه‌ن‬ ‫بۆ ئاشتی و ئاسایش‪ ،‬له‌وانه‌ش چه‌كی كۆمه‌ڵكوژیی‪ ،‬چه‌كی كیمیایی‪،‬‬ ‫رێزگرتنی په‌یوه‌ندیی ‌ه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ‪».‬‬ ‫هه‌روه‌ها مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح جێگری پێشووی پارێزگاری بانكی‬ ‫ناوه‌ندی عیراقی رایگه‌یاند «ده‌رچوونی عیراق واڵت به‌ره‌و بووژانه‌وه‌‬ ‫ده‌بات و رێگ ‌ه به‌گه‌ور‌ه كۆمپانیاكانی جیهان ده‌دات بۆ بووژاندنه‌وه‌ی‬ ‫عیراق و واڵت ده‌گه‌ڕێته‌و‌ه نێو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دوای ‪ 23‬ساڵ‬ ‫له‌دابڕانی‪».‬‬ ‫به‌وته‌ی محه‌مه‌د ساڵح هاوكات كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر كاری‬ ‫بانك ‌ه حكومی و ئه‌هلییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌ده‌ره‌وه‌ی واڵت و‬ ‫بووژاندنه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی بانكی‪.‬‬


‫‪8‬‬

‫ژماره‌ ‪183‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2013/7/23‬‬

‫دەكرێت لەسەر پرسی هەستیار و چارەنوسساز لە‬ ‫دەرەوەی پەرلەمان ڕێككەوتن بكرێت‬ ‫كاروان ساڵح‪ ،‬پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی كوردستان‪،‬‬ ‫ئاشكرای دەكات وەك الیەنێكی سەربەخۆ خەریكی دروستكردنی‬ ‫لیستێكی سەربەخۆن بۆ ئەوەی بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی‬ ‫پەرلەمانی كوردستان بكەن‪ ،‬هەروەها ڕاشیدەگەیەنێت‪ ،‬كە تاوەكو‬ ‫ئێستا هیچ الیەنێكی سیاسی جورئەتی نەكردووە پێمان بڵێت لەالیەن‬ ‫لیستی ئێمەوە كاندیدكراوی‪ .‬هاوكات ناوبراو پێشبینی دەكات ئەو‬ ‫دەنگەی كە گۆڕان لە هەڵبژاردنی ڕابردوو هێنای ئەمجارە نەیهێنێتەوە‪.‬‬ ‫دیمانە‪ :‬پرس‬

‫كاروان ساڵح‪ ،‬پەرلەمانتاری سەربەخۆ‪:‬‬

‫لە سەرۆكایەتیكردنی پەرلەمان‪ ،‬كەمال كەركوكی و ئەرسەالن بایز‬ ‫جیاوازییەكی كەمیان هەبوو‬ ‫پرس‪ :‬ئەو ئاژاوەیەی كە لە ‪ 30‬مانگی ڕابردوو ڕوویدا پێتوایە‬ ‫لە جێگای خۆیدا بوو؟‬ ‫ك���اروان‪ :‬پ��ەرل��ەم��ان شوێنی قسەكردن و ڕادەرب��ڕی��ن و‬ ‫هەڵوەستەكردنە‪ ،‬تەنانەت دروستبوونی ناكۆكی زۆر ئاساییە‪،‬‬ ‫ب��ەاڵم زیانگەیاندن بە هەیكەلی پەرلەمان و تێكشاندنی‬ ‫كەلوپەلەكانی كە هەمووی یەك مانگ بوو تەواو بوو كارێكی‬ ‫نەشیاو بوو‪ ،‬گفتوگۆ و یەكتر قبوڵنەكردن زۆر ئاساییە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەو شێوازەی كە ئۆپۆزیسیۆن كردی زۆر نائاسایی بوو‪ ،‬چونكە‬ ‫زیانیان بە شەرعیەتی پەرلەمان و ئەزموونەكەی گەیاند‪ ،‬دەكرا‬ ‫بە شێوەیەكی تر هەڵوەستەیان بكردایە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬پێتوایە تاوەكو ئێستا لە كوردستان ئۆپۆزیسیۆنێكی‬ ‫تەندروست هەبێت و دوور لە ملمالنێی حزبایەتی دەست لەسەر‬ ‫كەموكوڕییەكانی دەسەاڵت دابنێت؟‬ ‫ك��اروان‪ :‬لەسەرەتای دروستبوونییەوە تاڕادەیەك توانی‬ ‫دەنگ و ڕەنگ و ئاخ و ئۆفی شەقام لە خۆی كۆبكاتەوە و‬ ‫هەندێكی كاری كرد‪ ،‬ئەوەشی نەكراوە لە كەم ئەزموونییەوە‬ ‫ب��ووە و زۆرترین دەرفەتیشی لەدەست خ��ۆی��داوە‪ ،‬چونكە‬ ‫دەتوانرا كۆمەڵێك گۆڕانكاری بكات‪ ،‬بەاڵم بەداخەوە نەیتوانی‬ ‫بیكات‪ ،‬هیواخوازم لە خولی داهاتوو ئۆپۆزیسیۆنێك لە ئاستی‬ ‫پێویستی دیموكراسیدا هەبێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬بەشێك لە پەرلەمانتارانی ئۆپۆزیسیۆن دەڵێن «هەر‬ ‫پڕۆژەیەك بێتە ناو پەرلەمان پێشتر لە دەرەوەی پەرلەمان‬ ‫لەالیەن دەسەاڵتەوە بڕیاری لەسەردراوە»‪ ،‬ئێوە چی دەڵێن؟‬ ‫ك���اروان‪ :‬دەك��رێ��ت ل��ەس��ەر هەندێك پرسی هەستیار و‬ ‫چارەنوسساز لە دەرەوەی پەرلەمان ڕێككەوتنی لەسەربكرێت‪،‬‬ ‫ئەوەش لە پێناو بەرەوپێشچوونی قۆناغەكە‪ ،‬هاوكات لەو‬ ‫حاڵەتەشدا مەرج نییە هەموو شتێك بە دڵی ئۆپۆزیسیۆن‬ ‫یاخود دەسەاڵت بێت‪.‬‬ ‫پ��رس‪ :‬دووس��اڵ��ی سەرۆكایەتی كەمال كەركوكی یاخود‬ ‫ئەرسەالن بایز چاالكتر بوو؟‬ ‫كاروان‪ :‬جیاوازییەكی بچوكیان هەبوو‪ ،‬هەردووكیان ئیجابیات‬ ‫و سلبیاتیان هەبووە‪ ،‬هەردوو بەڕێزیش كاری شیاو و نەشیاویان‬ ‫كردووە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئەم خولەی پەرلەمان چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟‬ ‫كاروان‪ :‬خولێك بوو بۆ یەكەمجار ئۆپۆزیسیۆن دروستبوو‪،‬‬ ‫توانرا كۆمەڵێك كار و پڕۆژە ئەنجامبدرێت و كۆمەڵێك ملمالنێ‬

‫دروستبوو كە لە كۆتاییدا لە بەرژەوەندی هاواڵتیاندا بوو‪ ،‬ئومێد‬ ‫دەخوازم خولی چوارەمیش لە خولی سێیەم جیاوازتربێت و‬ ‫ئەكتیڤتر بێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬وەك پەرلەمانتارانی سەربەخۆ هەڵوێستان چی دەبێت‬ ‫ئەگەر ئەم خولەی پەرلەمان درێژكرایەوە؟‬ ‫كاروان‪ :‬پێموانییە دڕێژبكرێتەوە‪ ،‬چونكە كاتی گونجاوی بۆ‬ ‫دیاریكراوە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان‪ ،‬پێتوایە‬ ‫پارتی و یەكێتی و گۆڕان چەند كورسی بەدەستدەهێنن؟‬ ‫كاروان‪ :‬خولی داهاتوو جیاوازە و پێموایە هەموو الیەكان براوە‬ ‫دەبن‪ ،‬چونكە ‪ 16‬قەوارەی نوێ دێنە ناو هەڵبژاردنەوە و ‪39‬‬ ‫قەوارە بەشداری هەڵبژاردنەكان دەكەن و دەنگ و ڕەنگی نوێ‬ ‫دێتە ناو پەرلەمان‪ ،‬هەروەها كابینەی داهاتووش كابینەیەكی‬ ‫بنكەفراوان دەبێت و پێشبینی دەك��ەم ‪ 10‬الیەنی سیاسی‬ ‫حكومەت پێكبهێنن‪ ،‬ئۆپۆزیسیۆن لەناو قاڵبی سێ الیەنی‬ ‫دەچێتە دەرەوە و زیاتر لە ‪ 10‬الیەنیش دەبنە ئۆپۆزیسیۆن و‬ ‫مفاجەئەی زۆر زیاتر ڕوودەدات‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئەو مفاجەئانە چین‪ ،‬كە لە هەڵبژاردنی داهاتووی‬ ‫پەرلەمان ڕوودەدەن؟‬ ‫ك���اروان‪ :‬هەندێك الی��ەن پێیانوایە دەنگی زۆردەهێنن‪،‬‬ ‫ب��ەاڵم وانابێت و ژم���ارەی كورسیەكانی چەندین الی��ەن‬ ‫گۆڕانی بەسەردادێت‪ ،‬ئەو ‪ 16‬الیەنە نوێیانەی كە بەشداری‬ ‫هەڵبژاردنەكانی داهاتوو دەكەن دەنگی زیاتر لە هەندێك الیەنی‬ ‫دەسەاڵت و ئۆپۆزیسیۆن بەدەستدەهێنن‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬پێتوایە ئەو دەنگەی كە لە ڕابردوودا گۆڕان هێنای‬ ‫ئەمجارە دەیهێنێتەوە؟‬ ‫كاروان‪ :‬ئەوەندەی زانیومە ئەمجارە خەڵكێكی یەكجار زۆر‬ ‫لەئەندامە تۆراوەكانی ناو یەكێتی و پارتی دەنگ بە گۆڕان‬ ‫نادەن و دەنگ بە الیەنەكانی خۆیان دەدەن‪ ،‬هەروەها گۆڕان ئەو‬ ‫دەنگەی كە لە ڕابردوودا هێنای لەوانەیە ئەمجارە نەیهێنێتەوە‪،‬‬ ‫چونكە بەشێك لە الیەنگرانیان لە حزبەكە دابڕاون‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬وەك پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ‪ ،‬تائێستا هیچ الیەنێكی‬ ‫سیاسی داوای لێت نەكردووە لەسەر لیستی ئەوان خۆت كاندید‬ ‫بكەیت؟‬ ‫كاروان‪ :‬هیچ الیەنێكی ئەو جورئەتەی نییە وامان پێ بڵێت‪،‬‬ ‫هیچ الیەنێكیش پێیوانییە ئێمە بە ئاسانی بچینە پاڵ ئەم‬

‫و ئەو‪ ،‬وەك الیەنی سەربەخۆ هەڵوێستمان لە دەسەاڵت و‬ ‫ئۆپۆزیسیۆن جیاوازترە‪ ،‬لە داهاتووشدا بە هەڵوێست و كاری‬ ‫ترەوە دێینەوە ناو پەرلەمان‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬وەك پەرلەمانتاری سەربەخۆ كاری داهاتووتان چی‬ ‫دەبێت؟‬ ‫كاروان‪ :‬كاری ئێمە ئەوەیە ئەو ڕەوتە سەربەخۆیە بەردەوام‬ ‫و گەشە پێبدەین‪ ،‬كۆمەڵێك خەڵك هەیە ئەندام و الیەنگرییان‬ ‫بۆ هیچ حزب و الیەنێك نییە هەوڵدەدەین بیانهێنینە سەر‬ ‫سندوقەكانی دەنگدان و ئێمە نوێنەرایەتیان بكەین‪ ،‬ئەو ڕەوتە‬ ‫سەربەخۆیەش لە زۆرب��ەی واڵتەكاندا هەیە و بۆ نمونە لە‬ ‫پەرلەمانی عێراقیش چەندین كەسایەتی سەربەخۆی تێدایە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬واتە خەریكی دروستكردنی لیستێكی سەربەخۆن‪ ،‬بۆ‬ ‫ئەوەی بەشداری هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بكەن؟‬ ‫كاروان‪ :‬بە دڵنیاییەوە بەرنامەیەكی وەهامان هەیە و خۆشمان‬ ‫بۆی ئامادەكردووە‪ ،‬وەك ڕەوتێكی سەربەخۆ بەرنامە و كاری‬ ‫خۆمان دەبێت و بەبێ رەچاوكردنی ئینتیمای حزبی داكۆكی‬ ‫لە خەڵكی بەشمەینەت دەكەین و پ��ڕۆژەی خزمەتگوزاری‬ ‫ئەنجامبدەین‪.‬‬ ‫پ��رس‪ :‬لە ئێستادا زۆر ب��اس لە پێكهێنانی حكومەتی‬ ‫بنكەفراوان دەكرێت‪ ،‬پێتوایە ئەو پڕۆژەیە لە كابینەی داهاتوودا‬ ‫سەركەوتوو بێت؟‬ ‫كاروان‪ :‬ئەو الیەنەنانەی كە زۆرینەی كورسیەكان دەهێنن‬ ‫مافی خۆیانە حكومەت پێكبهێنن‪ ،‬پێویستە ئەو الیەنەنانەی‬ ‫زۆرترین كورسی بەدەستدەهێنن دەرگا وەاڵ بكەن بۆ الیەنەكانی‬ ‫تر و بەشداریان پێبكەن‪ ،‬هەروەها پێكهێنانی حكومەتی‬ ‫بنكەفراوان لەبەژەوەندی هاواڵتیاندایە و پێموایە زیاتر خزمەت‬ ‫بە بەرەوپێشچوونی كاروباری هاواڵتیان دەكات‪.‬‬

‫ئەو دەنگەی گۆڕان لە ڕابردوو هێنای‪،‬‬ ‫ئەمجارە نایهێنێتەوە‬ ‫ئەوەی ئۆپۆزیسیۆن كردی نایاسایی بوو‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪183‬‬

‫‪2013/7/23‬‬

‫‪9‬‬

‫پەرلەمان‪ ،‬ڕێگە خۆشكەر بووە بۆ ژنهێنانی پەرلەمانتارە پیاوەكان‬ ‫بەاڵم بۆتە بەربەستی شووكردنی پەرلەمانتارە ئافرەتەكان‬ ‫پەرلەمانتاران باس لە ساتە خۆش و ناخۆشەكانی پەرلەمانتاریان دەكەن‬ ‫بەدواداچوون‪ :‬توانا شێخانی‬ ‫ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنە جیاوازەكان‪ ،‬باس لە چوار‬ ‫ساڵی تەمەنی پەرلەمانتاریان دەكەن و ئاشكرای دەكەن كە كێشە و ئاڵۆزییەكانی‬ ‫ناو پەرلەمان كاریگەریی نەكردۆتەوە سەر پەیوەندی هاوڕێیەتیان‪ ،‬بەڵكو ئەوان‬ ‫دەڵێن «كاتێك لە نێو هۆڵی پەرلەمان ڕەتكردنەوەی یەكتر و ناكۆكی لە‬ ‫نێوانمان دروست دەبوو تەنها ئەو كاتە بووە‪ ،‬چونكە كاتێك دەچوینە دەرەوە‬ ‫وەك خوشك و برا وابوین‪ ،‬تەنانەت زۆرجار گاڵتە و گەپ لە نێوانمان هەبووە‪،‬‬ ‫جگە لەوەش كاری پەرلەمانتاری ڕێگەی بۆ ئەو پیاوانە خۆشكرد كە پێش‬ ‫ئەوەی ببنە پەرلەمانتار هاوسەرگیریان ئەنجام نەدابوو‪ ،‬بەاڵم بە پێچەوانەوە‬ ‫بووە بەربەست بۆ ئەو پەرلەمانتارە ئافرەتانەی كە هاوسەرگیریان ئەنجام‬ ‫نەدابوو»‪ .‬هاوكات پەرلەمانتارانی دەسەاڵت و ئۆپۆزیسیۆن لە ڕێگەی پرسەوە‬ ‫سەروەت و سامانی خۆیان ئاشكرا دەكەن و بە شێوەیەك پەرلەمانتارانی‬ ‫ئۆپۆزیسیۆن دەڵێن «پەرلەمانتارانی دەسەاڵت داهاتیان زیاتربووە‪ ،‬چونكە‬ ‫ئەوان تەواوی موچەكە بۆخۆیان بووە»‪ .‬لەم ڕاپۆرتەی «پرس» زانیاری‬ ‫ورد لەسەر سەروەت و سامانی پەرلەمانتاران و ساتە خۆش و ناخۆشەكانی‬ ‫پەرلەمانتاران و گلەییەكانی ماڵەوەیان بخوێننەوە‪.‬‬ ‫پەرلەمانتاران‪ ،‬چۆن چوار ساڵی پەرلەمانیان بەڕێكرد‪...‬؟؟؟‬ ‫بەشێك لە پەرلەمانتارەكان ئاماژە بە ساتە خۆش و ناخۆشەكانی چوار‬ ‫ساڵی پەرلەمانیان دەكەن و نایشارنەوە هەر كاتێك كێشە و ملمالنێی الیەنەكان‬ ‫لە نێو هۆڵی پەرلەمان هەبوایە كاریگەری ڕاستەوخۆی هەبووە بەسەری‬ ‫هاوڕێیەتی نێوان ئەندامانی پەرلەمان‪ ،‬هەروەها هەندێكیشیان ئاشكرای‬ ‫دەكەن‪ ،‬لە كاتی گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژە یاساكان بە تایبەت ئەو یاسایانەی‬ ‫هەستیاربوون دەمەقاڵێ و ناكۆكی لە نێو هۆڵی پەرلەمان ڕوویاندەدا‪ ،‬هیچ‬ ‫كاریگەییەكی نەبووە بەسەر پەیوەندی پەلەمانتاران‪،‬چونكە دوای تەوابوونی‬ ‫دانیشیتنەكان لە دەرەوەی پەرلەمان گاڵتە و گەپیان لەگەڵ یەكتر كردووە‪،‬‬ ‫واتە بەشێوەیەك ناكۆكیەكان كاریكەری نەبووە بەسەر هاوڕێیەتیان‪.‬‬ ‫پەروین عەبدوڕەحمان‪ ،‬پەرلەمانتاری یەكێتی‪ ،‬دەڵێت «لە دەرەوەی‬ ‫پەرلەمان ناكۆكیەكانمان بەالوە دەنا و زۆرجار گاڵتەوگەپمان لەگەڵ یەكتر‬ ‫هەبووە‪ ،‬واتە ملمالنێكانی ناو پەرلەمان كاریگەری نەبووە بەسەر پەیوەندی‬ ‫هاوڕێیەتیمان»‪.‬‬ ‫بەاڵم ئاشتی عەزیز‪ ،‬پەرلەمانتاری لیستی گۆڕان‪ ،‬بە پێچەوانەوە دەڵێت «لە‬ ‫سەرەتای ساڵی یەكەم ڕۆژ بە ڕۆژ پەرلەمانتارانی دەسەاڵت مامەڵەی خراپیان‬ ‫لەگەڵ دەكردین و بەداخەوە بە چاوێكی دوژمنەوە سەیریان دەكردین»‪ .‬بە‬ ‫گوتەی ئاشتی‪ ،‬زۆرجار بەیانی باشی لە پەرلەمانتارانی دەسەاڵت كردووە‪،‬‬ ‫بەاڵم وەاڵمیان نەداوەتەوە‪ ،‬ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان‪ ،‬باس لە ناخۆشترین‬ ‫كاتی لە نێو هۆڵی پەرلەمان دەكات و ئاشكرای دەكات‪ ،‬كاتێك بۆ یەكەمجار‬ ‫كێشایان بە مێزەكانی بەردەمیان پەرلەمانتارێكی دەسەاڵت جنێوی تایبەتی‬ ‫پێداوە‪ ،‬ئەو دەڵێت «بەڕاستی ئەو جنێوە برینداریكردم»‪.‬‬ ‫عومەر عەبدولعەزیز‪ ،‬سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو‪ ،‬نایشارێتەوە كاتێك‬ ‫پڕۆژە یاسایەكیان پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە و ڕەتكراوەتەوە‬ ‫هەستی بە نیگەرانی كردووە‪ ،‬هەروەها عومەر زیاتریش وتی «لە نێو هۆڵی‬ ‫پەرلەمان بەشێك لە پەرلەمانتاران دەنگیان بەرزدەكردەوە و گرژی ڕوویدەدا‪،‬‬ ‫بەاڵم دوای تەواوبوونی دانیشتنەكان هیچ گرژییەك نەدەما و تەنانەت زۆرجار‬ ‫قسەمان لەگەڵ یەكتردا كردووە»‪.‬‬ ‫دكتۆر ئەحمەد وەرتی‪ ،‬سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسالمی‪ ،‬بە‬ ‫گوتەی خۆی ناخۆشترین كاتی ئەو كاتە بووە كە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان‬ ‫فراكسیۆنەكانی پەرلەماندا هەبووە و بە تایبەت دوای ڕووداوەكانی حەڤدەی‬ ‫شوبات‪.‬‬

‫توركمانییەكان‪ ،‬سەرجەمی موچەكانیان بۆخۆیانە كە نزیكەی ‪7‬ملیۆن و ‪500‬‬ ‫هەزار دینارە‪ ،‬هاوكات بەشی دووەم‪ :‬پەرلەمانتارانی لیستەكانی ( یەكگرتوو‪،‬‬ ‫كۆمەڵ‪ ،‬بزوتنەوە)‪ ،‬نزیكەی ‪ %60‬موچەكانیان دەگەڕێننەوە بۆ حزب‪ ،‬واتە‬ ‫مانگانە تەنها دوو ملیۆن و پێنچ سەد هەزاردیناریان بۆ ماوەتەوە‪ ،‬بۆیە دەڵێن‬ ‫«نەماتوانیوە وەك پەرلەمانتارانی دەسەاڵت ببینە خاوەنی خانو و زەوی»‪.‬‬ ‫لەوبارەیەوە پەروین عەبدوڕەحمان‪ ،‬پەرلەمانتاری یەكێتی‪ ،‬دەڵێت «پێش‬ ‫ئەوەی بچمە پەرلەمان پارچەیەك زەوی و خانوویەكم هەبوو‪ ،‬ئێستاش دوای‬ ‫چوار ساڵ تەنها خانوویەكەم لە شارۆچكەی شەقاڵوە كڕیوە‪ ،‬واتە تەنها ئەو‬ ‫خانووەم بۆ زیادبووە»‪.‬‬ ‫پەروین‪ ،‬بە گوتەی خۆی پێش ئەوەی ببێتە پەرلەمانتار ئۆتۆمبێلەكەی لە‬ ‫جۆری پڕادۆبووە‪ ،‬بەاڵم ئێستا ئۆتۆمبێلێكی جۆری وەنەوشەی هەیە»‪.‬‬ ‫عومەر عەبدولعەزیز‪ ،‬سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو‪ ،‬پێش ئەوەی ببێتە‬ ‫پەرلەمانتار لە هەولێر خانوویەكی ‪ 300‬مەتری هەبووە‪ ،‬بەاڵم هەروەك خۆی‬ ‫باسی لێوەدەكات‪ ،‬ئێستا خانوویەكی ‪ 200‬مەتری هەیە‪ ،‬ئەو دەڵێت «لەو‬ ‫ماوەیەدا هیچم دەستنەكەوتووە‪ ،‬سەڕەڕای ئەوەش خانووەكەم ‪ 100‬مەتر كەمی‬ ‫كردووە»‪.‬‬ ‫ناوبراو زیاتریش وتی «هەندێك پەرلەمانتارانی دەسەاڵت پاشەكەوتی زیاتر‬ ‫هەبووە‪ ،‬چونكە جگە لە موچەی پەرلەمان موچەیان لە حزبیشدا هەبووە»‪.‬‬ ‫سەبارەت بە ئۆتۆمێلیش دەڵێت «پێشتر ئۆتۆمبێلم نەبووە و ئێستاش‬ ‫ئۆتۆمێلێكی ئاساییم هەیە»‪.‬‬ ‫عومەر هەورامی‪ ،‬پەرلەمانتاری پارتی‪ ،‬تاوەكو ئێستا جگە لە پارچەیەك‬ ‫زەوی خانووی نییە‪ ،‬ئەو دەڵێت «پێش ئەوەی ببمە پەرلەمانتار ئەو پارچە‬ ‫زەویەم هەبووە»‪ .‬ئێستا ئۆتۆمبێلەكەشی لە جۆری وەنەوشەیە‪.‬‬ ‫دكتۆر ئەحمەد وەرت��ی‪ ،‬پێش ئ��ەوەی ببێتە پەرلەمانتار لە خانووی‬ ‫كرێدابووە‪ ،‬بەاڵم ئێستا خانوویەكی ‪ 200‬مەتری لە هەولێر دروستكردووە‪،‬‬ ‫هەروەها ئۆتۆمبێلەكەشی لە جۆری ئۆپڵ ڤیكترا گۆڕیوە بۆ پڕادۆ‪.‬‬ ‫ئاشتی عەزیز‪ ،‬پەرلەمانتاری گۆڕان‪ ،‬هەروەك خۆی باسی لێوەدەكات‪ ،‬پێش‬ ‫ئەوەی ببێتە پەرلەمانتار لە شاری سلێمانی دوو پارچە زەویان هەبووە‪،‬‬ ‫بەاڵم ئێستا پارچەیەكیان فرۆشتووە و پارچەكەی تریان پێ كردۆتە خانوو‪،‬‬ ‫سەبارەت بە جۆری ئۆتۆمبێلەكەشی دەڵێت «سەرەتا دۆجێكی ئەمریكیم‬ ‫هەبوو‪ ،‬ئێستا ئۆتۆمبێلی تراڤێلسم هەیە»‪.‬‬

‫سەروەت و سامانی پەرلەمانتاران‪....‬‬ ‫بەشێك لە پەرلەمانتارەكان‪ ،‬بە دەسەاڵت و ئۆپۆزیسیۆنەوە سەروەت و‬ ‫سامانی خۆیان ئاشكرا دەكەن‪ ،‬بەاڵم هەندێكیان ئامادەنین تەنانەت باسیشی‬ ‫لێوەبكەن‪ ،‬هەروەها بەشێك لە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاوازەكان لە‬ ‫ماوەی ئەو چوارساڵەدا بونەتە خاوەنی سەروەت و سامانی زۆر‪ ،‬بەاڵم بەشێك‬ ‫لە پەرلەمانتاران هەروەك خۆیان باسی لێوەدەكان‪ ،‬بەهۆی ئەوەی بەشێك لە‬ ‫موچەكانیان دەگەڕێننەوە بۆ حزب نەبونەتە خاوەنی خانو و زەوی‪ ،‬موچەی‬ ‫پەرلەمانتاران بووەتە دووبەش‪ ،‬بەشی یەكەم‪ :‬سەرجەم پەرلەمانتارانی لیستی‬ ‫كوردستانی و گۆڕان و لیستی ئ��ازادی و عەدالەتی كۆمەاڵیەتی و لیستە‬

‫ئایا پەرلەمانتاران لە ماڵەوە ڕووبەڕووی گلەیی بونەتەوە‪...‬؟؟؟‬ ‫بەشێك لە پەرلەمانتارەكان‪ ،‬بە تایبەت سەرۆكی فراكسیۆنەكان و بڕیاردەری‬ ‫فراكسیۆن و سەرۆك لێژنە هەمیشیەكان‪ ،‬نایشارنەوە كە لە ماوەی ئەو‬ ‫چوارساڵەدا بەردەوام لە ماڵەوە ڕووبەڕووی ڕەخنە بوونەتەوە‪ ،‬هەروەك خۆیان‬ ‫باسی لێوەدەكەن‪ ،‬بەهۆی سەرقاڵیان بە كاروباری پەرلەمانەوە نەیاتوانیوە‬ ‫وەك پێویست پەرە بە پەیوەندییە كۆمەاڵیەتیەكان بدەن و سەردانی دۆستیان‬ ‫كەم كردۆتەوە‪ ،‬بە تایبەت ئەو پەرلەمانتارانەی كە خەڵكی هەولێر نین‪.‬‬ ‫هەروەها بەشێك لە پەرلەمانتارە ئافرەتەكان‪ ،‬بەهۆی كەمی كاتیان لەالیەن‬ ‫هاوسەرەكانیان ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند بونەتەوە‪ ،‬بەاڵم ئاشتی عەزیز دەڵێت‬ ‫«هاوسەرەكەم كاری لە من زیاترە و زۆرجاران پێش هاوسەرەكەم گەڕاومەتەوە‬

‫ماڵەوە‪ ،‬بۆیە ڕووب���ەڕووی هیچ ڕەخنەیەك نەبومەتەوە‪ ،‬بە پێچەوانەوە‬ ‫هاوسەرەكەم ڕووبەڕووی ڕەخنە كردۆتەوە»‪.‬‬ ‫عومەر هەورامی‪ ،‬هەروەك خۆی باسی لێوەدەكات‪ ،‬كە بەهۆی سەرقاڵبون‬ ‫بەكاروباری پەرلەمان‪ ،‬نەیانتوانیوە بەشداری لە خۆشی و ناخۆشیەكانی خزم‬ ‫و دۆستانی بكات‪ ،‬بەاڵم ئەو دەڵێت «ئێستا بەوە دڵخۆشم كە پێش ئەوەی‬ ‫بچمە پەرلەمان چۆن ڕەفتار و هەڵسوكەوتم دەكرد‪ ،‬ئێستا هەمان هەڵسوكەوتم‬ ‫هەیە‪ ،‬هەروەها دەشڵێت «تاوەكو ئێستا لەالیەن هاوسەرەكەم ڕووبەڕووی هیچ‬ ‫گلەییەك نەبومەتەوە»‪.‬‬ ‫دكتۆر ئەحمەد وەرت��ی‪ ،‬هۆكاری گلەیی ماڵەوەیان بۆ بە ئەندامبوونی‬ ‫لە لێژنەی یاسایی دەگەڕێنێتەوە كە یەكێكە لە لێژنە چاالكەكان‪ ،‬ناوبراو‬ ‫ئەوەش دەڵێت «تاڕادەیەك هەوڵمداوە لە نێوان كارەكەم و ماڵەوە و خزمان‬ ‫هاوسەنگی ڕابگرم»‪.‬‬ ‫پیاوەكان‪ ،‬زوو ژنیان هێنا‪ ،‬بەاڵم ئافرەتەكان كەمترین خوازبێنیان‬ ‫هاتووە‪...‬‬ ‫بەشێك لە پەرلەمانتارە پیاوەكان پێش ئەوەی ببنە پەرلەمانتار ژنیان‬ ‫نەهێنابوو‪ ،‬بەاڵم بەهۆی ئەو كارەوە زوو ژنیان هێنا و هەروەك خۆیان باسی‬ ‫لێوەدەكەن چوبێتینە خوازبێنی هەركچێك نەیوتووە نا‪ ،‬بەاڵم بە پێچەوانەوە‬ ‫بەشێك لە پەرلەمانتارە ئافرەتەكان تاوەكو ئێستا شوویان نەكردووە‪ ،‬ئەوانیش‬ ‫نایشارنەوە لەو ماوەیەدا خوازبێنیان كەم هاتووەو هۆكارەكەشی بۆ ئەوە‬ ‫دەگەڕێننەوە هەندێك لە پیاوان پێیانوابووە ئێمە لوت بەرز بوینە و بە هەموو‬ ‫پیاوێك ڕازی نابین‪ ،‬بەهۆی الیەنی كۆمەاڵیەتیەوە پرس نەیویست ناوی ئەو‬ ‫پەرلەمانتارانە باڵو بكاتەوە‪.‬‬ ‫كاری داهاتووی پەرلەمانتاران‪...‬‬ ‫كاری داهاتووی پەرلەمانتارانی ئێستا جیاوازە‪ ،‬بۆ نموونە ئەو پەرلەمانتارانەی‬ ‫بەرپرسیارەتی حزبیان هەیە وەك ( ئەندامی سەركرایەتی و مەكتەبی سیاسی‪،‬‬ ‫یاخود هەر بەرپرسیارەتیەكی حزبی) لە پەرلەمان بە پلەی تایبەت خانەنشین‬ ‫دەكرێن و دەگەڕێنەوە سەر كاری پێشووی حزبایەتیان‪ ،‬هاوكات بەشێكی‬ ‫زۆری پەرلەمانتاران هیچ بەرپرسیارەتیەكی حزبیان نییە هەروەك خۆیان باسی‬ ‫لێوەدەكەن تاوەكو ئێستا كاری داهاتوویان هەڵنەبژاردووە‪ ،‬بەاڵم بەشێكیان‬ ‫دەیانەوێت درێژە بەكاری ڕێكخراوەی بدەن‪.‬‬ ‫دوای تەواوبوونی كاری پەرلەمانی‪ ،‬ئاشتی عەزیز حەزدەكات دڕێژە بە‬ ‫خوێندن و بدات و ماستەر لە بواری سیاسەتدا بخوێنێت‪ ،‬جگە لەوەش‬ ‫دەیەوێت لە كاری ڕێكخراوەی بەشێوەی خۆبەخش كاربكات‪.‬‬ ‫ئەحمەد وتی‪ ،‬لە ئێستادا سەنتەرێكی ڕاگەیاندنی هەیە و پاش تەواوبوونی‬ ‫كاری پەرلەمانیشی جگە لە كاری حزبایەتی هەر لەو سەنتەرە دڕێژە بە‬ ‫كارەكانی دەدات‪.‬‬ ‫بەاڵم عومەر عەبدولعەزیز‪ ،‬حەزدەكات لە بواری توێژینەوەی ئیسالمیدا‬ ‫كاربكات و هەریەك لە عومەر هەورامی و پەروین عەبدوڕەحمانیش‪ ،‬تاوەكو‬ ‫ئێستا هیچ كارێكیان هەڵنەبژاردووە‪.‬‬


‫‪10‬‬

‫ژماره‌ ‪183‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2013/7/23‬‬

‫ئاكامەكانی توندوتیژی كارەسات دەخوڵقێنێ‬ ‫ئا‪ :‬نینا ساالر‬

‫توندوتیژی نواندن لەبەرامبەر تاكەكانی كۆمەڵگە مەترسی‬ ‫روودانی كارەساتی گەورەی لێدەكرێت‪ ،‬لە كۆمەڵگەی ئێمەشدا‬ ‫ئافرەتان پشكی هەرە گەورەی توندوتیژییان بەركەوتووە‪ ،‬زۆرجار‬ ‫بۆ رزگار بوون لە توندوتیژی ئافرەتان زیان لە تەندروستی خۆیان‬ ‫دەدەن و پەنا بۆ خۆكوشتن دەبەن‪.‬‬ ‫شنۆ ئەو كچە سووتاوە تەمەن ‪ 22‬سااڵنە بوو كە لە یەكێك لە‬ ‫نەخۆشخانەكانی تایبەت بە سووتان چاوم پێیكەوت‪ ،‬وەك خۆی‬ ‫باسی كرد ئەو لە رێگەی تەلەفۆنێكی هەڵەوە كوڕێكی ئەفسەری‬ ‫بەناوی ئاری ناسی و دواتر پەیوەندی خۆشەویستی لە نێوانیاندا‬ ‫دروست بوو‪ .‬شنۆ دوای مردنی دایكی لە ماڵی برا بچووكەكەی دەژیا‬ ‫و دەمێك بوو لە سۆزی خۆشەویستی باوكی و دواتریش دایكی‬ ‫بێبەش ببوو‪ ،‬هەر لەبەر ئەوە حەزی دەكرد رۆژێ زووتر بچێتە ماڵ‬ ‫و حاڵی خۆی و ژیانی هاوبەشی دەست پێبكات‪ ،‬كەچی ئەمڕۆكە‬ ‫بە دڵێكی شكاو و جەستەیەكی سووتاو بەدەم ئازاری پەشیمانی‬ ‫دەتلێتەوە‪.‬‬ ‫شنۆ بە هەناسە ساردی باسی ئەو رۆژانەی گێڕایەوەو گوتی‬ ‫«دڵم زۆر بە ئاری دەكرایەوەو هەموو خەونەكانم لەچاوی ئەودا‬ ‫دەبینییەوە‪ ،‬ئاری لەسەرەتاوە داوای ماچی لێدەكردم‪ ،‬منیش هەموو‬ ‫جارێك بەتوندی رەتمدەكردەوە‪ ،‬بەاڵم ئەو ماوە ماوە دووپاتی‬ ‫دەكردەوەو دەیگوت دیارە منت خۆش ناوێ‪ ،‬گەر منت خۆشبوێت‬ ‫دڵم ناشكێنی‪ ،‬دواجار گوتی گەر تۆ رازیم نەكەی ناچارم بە دوای‬ ‫كچێكی دیكەدا بگەڕێم تا تێرم بكات»‪.‬‬ ‫ئەو درێژە بە گێڕانەوەی چیرۆكەكەی دەدات و گوتی «چیدیكە‬ ‫نەمتوانی دڵ��ی بشكێنم و هەفتانە یەكترمان دەبینی لەناو‬ ‫ئوتومبێلەكەیدا‪ ،‬ئەو تەنیا نزیكی پەردەی كچێنیم نەبووەوە‪ ،‬دەنا‬ ‫هەموو شتێكی لەگەڵ دەكردم‪ ،‬سەرەڕای ئەوانەش جارجار داوای‬ ‫پارەی لێدەكردم و هەر لەسەرەتاوەش زۆر كەم تەلەفۆنی بۆ‬ ‫دەكردم‪ ،‬بەاڵم من شەوانە نەدەخەوتم تا كارتێكم تەواو نەكردبایە‪،‬‬ ‫رۆژێك بە تەلەفۆن داوام لێكرد بێتە داوام‪ ،‬بەاڵم ئەو رۆژە هیچ‬ ‫وەاڵمی نەدامەوەو گوتی دوایی قسەی لێدەكەین و ئێستا كارم‬ ‫هەیە‪،‬دوای كەمێكی تر پەیوەندیت پێوە دەكەمەوە»‪.‬‬ ‫بەاڵم وەكخۆی باسی لێوە دەكات ئەو رۆژە تەلەفۆنی بۆی‬ ‫نەكردۆتەوە‪ ،‬بۆیە بەناچاری بۆ رۆژی دواتر خۆی پەیوەندی پێوە‬ ‫دەكات بەاڵم مۆبایلەكەی ئاری داخراو بووە‪ ،‬چوار رۆژ بەم چەشنە‬ ‫تێدەپەڕی بێئەوەی هەواڵێكی بزانێ‪ ،‬بۆیە شنۆ بڕیار دەدات‬ ‫تەلەفون بۆ ماڵەوەیان بكات‪ ،‬بەاڵم كوڕەكە پێی دەڵێ «بیرم لەوە‬ ‫نەكردۆتەوە بتكەمە هاوسەری ژیان و دایكی منداڵەكانم‪ ،‬تۆ زۆر بێ‬ ‫عەقڵی‪ ،‬من چۆن كچێكی سۆزانی وەك تۆ بخوازم‪ ،‬ئەمڕۆ خۆت‬ ‫تەسلیمی من كرد‪ ،‬بەیانی گەر ژنی منیش بیت لە پەنای من خۆت‬ ‫تەسلیمی كەسێكی دیكە دەكەی‪ ،‬وەك چۆن لە پەنای كەسوكارت‬ ‫ئەو كارەت كرد و خۆتدایە دەست حەزەكانی من»‪.‬‬ ‫ئەمیرە یەكێك بوو لەو ئافرەتانەی كە پارساڵ بەدەستەكانی خۆی‬ ‫ئاگری لە جەستەی بەردا‪ ،‬ئێستاش پەشیمانە لە خۆسووتاندنەكەی‬ ‫و لەم بارەیەوە گوتی «راستە دەورووبەرەكەم بە خراپترین شێوە‬ ‫مامەڵەیان لەگەڵ دەكردم و توندوتیژیبیان دەرهەق دەكردم لە‬ ‫هەموو كارێك‪ ،‬بێئەوەی تەنیا جارێك موراعاتم بكەن و گوێ لە‬ ‫داواكارییەكانم بگرن‪ ،‬لە سەرووی هەموویانەوە باوكم و خەسووم‪،‬‬ ‫بەاڵم هەر نەدەبوو ئەو كارە بكەم‪ ،‬چونكە لەم رووبەروو بوونەوەیەدا‬ ‫هەر تەنیا خۆم خەسارەتمەند بووم و بەس»‪ .‬گوتیشی «مێردەكەم‬ ‫تەنیا سێ مانگ دوای خۆسووتاندنەكەم ژنی هێنایەوە‪ ،‬منیش خۆم‬ ‫و جەستەیەكی شێواو بە كۆڵێ مەینەتییەوە لە ماڵی باوكم درێژە‬ ‫بە ژیان دەدەم‪ ،‬هەموو چركە ساتەكانی ژیانم خۆزگە بە مەرگ‬ ‫دەخوازم و تاسەر ئێسقان پەشیمانم»‪.‬‬ ‫شیرین ئافرەتێكی گەنم رەنگی تەمەن ‪ 25‬بەهار بوو‪ ،‬بەبێ‬ ‫بوونی هیچ ئەزموونێك ژیان و ئایندەی بە عەشقێكی دۆڕاو سپارد‪،‬‬ ‫ئەو لە تەمەنێكی زوودا بەزۆر لە پیاوێكی پیر مارەبڕا بوو‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بەهۆی كۆمەڵێ هۆكار نەیتوانی لەگەڵ ئەو پیرە پیاوە درێژە بە‬ ‫ژیانی ژن و مێردایەتی بدات و دوای چەند مانگێك دەگەڕێتەوە‬ ‫ماڵی باوكی‪ ،‬شیرین دوای تێپەڕبوونی سااڵنێك دەكەوێتە داوی‬ ‫عەشقی كوڕێكی گەڕەكەكەیان بە ناوی ( سیروان) كە تەمەنی‬

‫‪ 31‬ساڵە‪ ،‬بەاڵم سیروان ئامادە نابێت خوازبێنی بكات و شیرین‬ ‫هەڵدەخەڵەتێنێ تاوەكو لەگەڵی بڕوات‪ ،‬دوای رۆیشتنیان و دوای‬ ‫تێپەڕ بوونی ماوەیەك كوڕە خۆی لە شیرین ون دەكات‪ ،‬شیرین بە‬ ‫ناچاری دەگەڕێتەوە ماڵەوە‪ ،‬دوای شكستهێنانی لە پەیوەندییەكەدا‬ ‫و گەڕانەوەی بۆ ماڵی باوكی‪ ،‬خۆی دەكوژێ‪.‬‬ ‫نیوەرۆیەك زەنگی تەلەفۆنی بنكەی پۆلیسی گەڕەكەكەیان‬ ‫لێدەدات‪ ،‬كە ئەفسەری بنكەكە وەاڵم دەداتەوە باوكی شیرین پێیان‬ ‫دەڵێ «هەرئێستا لە ناو حەمامی ماڵەكەی خۆمان شیرین خۆی‬ ‫كوشتووە»‪.‬‬ ‫(گواڵڵە پشدەری) پەرستار لە نەخۆشخانەی ‪ vumc‬ی لە‬ ‫ئەمستردام‪ ،‬لە رووی تەندروستییەوە شڕۆڤەی ماك و كاریگەرییە‬ ‫خراپەكانی توندوتیژی دەره���ەق بە ئافرەتان دەك���ات‪ .‬ئەو‬ ‫لەدەستپێكی قسەكانیدا كاریگەرییە نەرێنییەكانی توندوتیژی دژ بە‬ ‫ئافرەتان لە چەند خاڵێك كۆدەكاتەوە‪ ،‬لەوانە كاریگەری جەستەیی‬ ‫لە كاتی لێدانی ئافرەت شكانی ئێسك و دروستبوونی پەڵە و‬ ‫ئاوسان و گۆڕانی رەنگی پێستی لێدەكەوێتەوە‪ ،‬گوتیشی»لەرووی‬ ‫دەروونیشەوە ئەو ئافرەتانەی كە توندوتیژییان دەرهەق دەكرێ‪،‬‬ ‫پەنا بۆ خووی ناتەندروستی وەك جگەرە كێشان دەبەن‪ ،‬هەروەها‬ ‫دوور نییە پەنا بۆ كردنی كاری مەترسیدار ببەن لەوانە خۆسووتاندن‬ ‫و خۆلەناوبردن‪ ،‬هەر كاتێكیش نەگەیشتن بە چارەسازێك ئەوا‬ ‫تووشی نەخۆشی خەمۆكی دەبن‪ ،‬وێڕای روودانی گۆڕانكاری لە‬ ‫هەست و رەفتاریاندا»‪ .‬ئەوەشی گوت «وەك كەسێكی ترسنۆك و‬ ‫بێ ئیرادە كە توانای بڕیاردانیشی نامێنێ‪ ،‬سەرەڕای هەستكردنی‬ ‫بە زەلیلی و ژێردەستەیی پیاو‪ ،‬شانبەشانی یاخی بوون و رق و‬ ‫تۆڵە سەندنەوە»‪.‬‬ ‫ئەوەشی ئاشكرا كرد كە رەفتارێكی زۆر لەوانە مەترسیدار‬ ‫تر هەڕەشە لە نەوەی داهاتوومان دەكات و دەبێتە هۆكارێك بۆ‬ ‫گواستنەوەی رەفتاری توندوتیژی بۆ نەوەی نوێ‪ ،‬بۆ نموونە ژنە بۆ‬ ‫خۆ خاڵی كردنەوە لە رق لە منداڵەكەی دەدات یان قسەی ناشیاوی‬ ‫مێردەكەی كە بەمی گوتووە ئەو بە منداڵەكەی دەڵێتەوە‪ ،‬واتا رقی‬ ‫خۆی بە منداڵەكەی دەڕژێنێ‪ ،‬كە دوور نییە منداڵكەش رەفتاری‬ ‫توندوتیژ بێت كاتێك گەورە دەبێت‪.‬‬ ‫سەبارەت بە كاریگەرییە كۆمەاڵیەتییەكانی توندوتیژی ئەو گواڵڵە‬

‫پشدەری گوتی «كاتێ ئافرەت بەهۆی توندوتیژییەوە جەستەی‬ ‫عەیبدار دەبێ‪ ،‬خۆی لە چاوی خزم و ناسیاو و دەوروبەرەكەی‬ ‫دەشارێتەوە وێڕای خۆ دوورخستنەوە لە كار و پیشەكەی ئەگەر‬ ‫هەیبێت‪ ،‬ئەوەش زیانی ماددی بە دوادا دێت‪ ،‬سەرباری ئەوەی ئاكام‬ ‫و ئەنجامی توندوتیژی دابڕان و لێكترازانی خێزان و زیاد بوونی‬ ‫رێژەی جیابوونەوەی لێدەكەوێتەوە»‪.‬‬ ‫بەبڕوای ئەو‪ ،‬كاریگەرییە نەرێنییەكانی توندوتیژی لەسەر‬ ‫ژنی دووگیان زۆر زیاترە لە ژنانی دیكە‪ ،‬چونكە ئەو ئافرەتە‬ ‫لە بارودۆخێكی جیاواز دایە و بە قۆناغی گۆڕانی هۆڕمۆنەكان‬ ‫تێپەڕ دەبێت‪ ،‬لەم حاڵەتەدا زیاتر لەوانی تر رووبەرووی نەخۆشی‬ ‫دەبێتەوە‪ ،‬تەنانەت كۆرپەلە لەناو سكی دایكیدا هەست بە نائارامی‬ ‫دایكی دەكات نەك هەر لە كاتی لێدان و ئازاردانی دایكەكە بەڵكو‬ ‫گوێ بیستی دیالۆكی ناخۆشی نێوان دایك و باوكیەتی و لە كاتی‬ ‫ناخۆشی و نەخۆشیدا خۆی گرژ دەكات و لە رووی پێگەیشتن‬ ‫و گەورە بوونی ئاسایی خۆی دوادەكەوێت‪ ،‬چونكە حەوانەوە و‬ ‫خۆراكی كەم دەبێتەوە‪ .‬ئاشكراشی دەكات كە شیری دایكی خەمبار‬ ‫بۆ منداڵ زیانبەخشە‪ ،‬بۆیە پێویستە بێ دڵەڕاوكێ و بەوپەڕی‬ ‫دڵنیایی و بە دڵ و بە گیان دایك شیر بە كۆرپەكەی بدات‪.‬‬ ‫سەبارەت بە چارەسەریش ئەو پێیوایە كە چارەسەری بنەڕەتی‬ ‫ئەو كێشەیە زەحمەتە و كاری زۆری پێویستە‪ ،‬گوتیشی «بە‬ ‫بۆچوونی من پێویستە ئافرەت لەو حاڵەتەدا لە خۆیەوە دەست‬ ‫پێبكات و هەوڵ بدات خۆی لەگەڵ بارودۆخەكە بگونجێنێ‪ ،‬قوڵتر‬ ‫و بەرفراوانتر بیر بكاتەوە و كرۆكی كێشەكان بدۆزێتەوە‪ ،‬هەوڵبدات‬ ‫هەڵەكان بە ویژدانەوە هەڵبسەنگێنێ و رەخنە لە هەڵەكانی‬ ‫خۆشی بگرێ ئەگەر هەیبوو‪ ،‬ئەگەر هەڵەش لە بەرامبەرەكەی بێ‬ ‫ئەوا واباشە قەناعەت بە بەرامبەرەكەی بێنێ تاوەكو بەیەكەوە‬ ‫كێشەكەیان چارەسەر بكەن‪ ،‬بەاڵم ئەگەر لەم هەوڵەی سەركەوتوو‬ ‫نەبوو دەكرێ پەنا بۆ كەسێكی شارەزای متمانە پێكراوی بێالیەن‬ ‫ببات‪ ،‬تاوەكو كێشەكە وەك هەیە چارەسەر بكات‪.‬‬ ‫لەكۆتایی قسەكانیدا گواڵڵە پشدەری دەڵێت «ئەگەر لەو هەموو‬ ‫هەواڵنەی نائومێد بوو‪ ،‬واباشە ژنە خۆی یەكال بكاتەوە كە ئایا‬ ‫دەتوانێ بێ زیان گەیاندن بە باری تەندروستی خۆی لەگەڵ ئەو‬ ‫ئازارە بەردەوام بێت یانیش جیابوونەوە هەڵدەبژێرێ»‪.‬‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪183‬‬

‫‪2013/7/23‬‬

‫‪11‬‬

‫لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمان‪ ،‬كامە حزب ئەتوانێ زۆرینەی كورسیەكانی پەرلەمان بەدەست بێنێت؟‬

‫تەنیا پارتی ئاماژە بە ژمارەی كورسییەكانی دەكات‬

‫پرس‪ :‬تریفە ئازاد‬ ‫وابڕیارە لە رۆژی ‪/9/21‬ی ئەمساڵ هەڵبژاردن بۆ ئەندامانی‬ ‫پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدرێت‪ ،‬هەر حزبە و خۆی بە براوەی‬ ‫یەكەم دەزانێ و ئیدعای بەدەستهێنانی زۆرترین كورسی دەكات‪ .‬لەم‬ ‫راپۆرتەدا رای چەند حزبێك لەو بارەوە دەخەینەروو‪.‬‬ ‫عەلی تەتەر‪ ،‬ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی‬ ‫كوردستان لە بارەی هەڵبژاردنەكانی ئەمجارەی پەرلەمانی كوردستان‬ ‫و ئەنجومەنی پارێزگاكان ئەڵێت «ئێمە وەك پارتی دیموكراتی‬ ‫كوردستان بە پێی ئەو ڕاپرسیانەی كە لە كوردستان كراون مەزندەی‬ ‫ئەوە دەكەین‪ ،‬پارتیمان پلەی یەكەم بەدەست دێنێت»‪ .‬ئەوەشی‬ ‫گوت «بە رای من لە سەرووی ‪40‬ی كورسیەكانی هەرێمی كوردستان‬ ‫بەدەست دەهێنین»‪.‬‬ ‫سەبارەت بە دروست كردنی كابینەی داهاتوو‪ ،‬عەلی تەتەر ئەڵێت‬ ‫«بێگومان حكومەتێكی بنكەفراوان ئەبێت‪ ،‬چونكە هیچ حزبێك لە‬ ‫كوردستان ناتوانێت بە ئاسانی لە پەنجا كۆ یەكی كورسییەكان‬ ‫بەدەست بێنێت»‪.‬‬ ‫ئەو روونیدەكاتەوە كوردستان لە قوناغێكی هەستیار دایە‪ ،‬ئەگەر‬ ‫پارتی دیموكراتی كوردستانیش پەنجا كۆی یەكی كورسییەكانیش‬ ‫بەدەست بێنێت‪ ،‬ئەوا هەوڵ ئەدات حكومەتی هاوپەیمانی و بنكە‬

‫فراون دروست بكات‪ .‬وەكخۆی گوتی «هەوڵ ئەدەین زۆرترین حزب‬ ‫ئەوانەی كە لە هەڵبژاردنەكان دەنگیان بەدەست هێناوە بەشداری‬ ‫حكومەت بن «‪.‬‬ ‫ش��ۆڕش ئیسماعیل‪ ،‬بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی‬ ‫نیشتمانی كوردستان‪ ،‬لەوبارەوە بۆ پرس گووتی «ئەنجامی هەڵبژاردن‬ ‫دیاری دەكات ئەو الیەنانە كێن كە دەتوانن حكومەتی ئایندەی هەرێمی‬ ‫كوردستان دروست بكەن»‪ .‬دەشڵێت «دڵنیام یەكێتی نیشتمانی‬ ‫كوردستان هێزی بنەڕەتی یەكالكەرەوەی دەبێت بۆ پێكهێنانی‬ ‫حكومەتی هەرێمی كوردستان‪ ،‬چونكە زۆرترین كورسییەكانی ئەم‬ ‫خولەی چوارەمی پەرلەمان بەدەست دێنێ»‪.‬‬ ‫بەبڕوای ئەحمەد شێروانی‪ ،‬بەرپرسی كۆمیتەی حزبی شیوعی‬ ‫كوردستان‪ ،‬رەنگە هەڵبژاردنی ئەمجارە موفاجەئە بێت‪ .‬وەك ئەو‬ ‫گوتی «ئێمە ناتوانین لەئێستاوە ئەنجامی هەڵبژاردنەكە پێشبینی‬ ‫بكەین‪ ،‬بەس لەوانەیە هەڵبژاردنی ئەمجارە موفاجەئە بێت»‪.‬‬ ‫گوتیشی «ئەوەی زۆر گرنگە بەالی ئێمەوە ئەوەیە كە هەوڵ بدەین‬ ‫هەڵبژاردنێكی بێگەرد بێت‪ ،‬جا دەرئەنجامەكەی چۆن بێت ئەبێت‬ ‫هەموو الیەكمان پیی ڕازی بین»‪.‬‬ ‫هەر سەبارەت بە ژمارەی كورسییەكانیان‪ ،‬تۆفیق كەریم ئەندامی‬

‫مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسالمی بە هەفتەنامەی پرسی راگەیاند‬ ‫«متمانەمان بە خۆمان هەیە‪ ،‬بۆیە بە لیستی سەربەخۆو جیا‬ ‫دادەبزین‪ ،‬هەڵمەتێكی ڕاگەیاندنی باشمان كردووە‪ ،‬هەروەها متمانەمان‬ ‫بە جەماوەری خۆمان هەیە»‪ .‬دەشڵێت «بە بۆچوونی من ژمارەی‬ ‫كورسیەكان ناتوانرێ بخەمڵێنرێت‪ ،‬ئەوە پەیوەندی بە هەڵبژاردنەكەوە‬ ‫هەیە‪ ،‬مەرج نییە ئەوەی ئۆپۆزسیۆنە هەر لە ئۆپۆزسیۆن بمێنێتەوە»‪.‬‬ ‫ئەو پێشبینی ئەوە دەكات كە لەوانەیە سێ حزبەكەی ئۆپۆزسیۆن‬ ‫بتوانن پێكەوە حكومەتی داهاتوو دروست بكەن و براوە بن‪.‬‬ ‫بەیان نوری بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكگرتووی كوردستان‬ ‫رای وایە «ئێمەوە وەكو یەكگرتووی ئیسالمی كوردستان هەر لە‬ ‫سەرەتای دروست بوونمانەوە لە هەڵبژاردنەكان جار بۆ جار ڕێژەی‬ ‫دەنگەكانمان زیادی كردووە‪ ،‬بۆیە ئەمجارەش رێژەی دەنگەكانمان زیاد‬ ‫ئەكات و كورسیەكانمان بەرەو زیاتر ئەچێت»‪ .‬راشكاوانە گوتیشی «‬ ‫بەاڵم چەند كورسی زیاد ئەكات؟ ناتوانم ئەوە بڵێم»‪.‬‬ ‫روونیشی دەكاتەوە كە هیچ حزبێك بەتەنیا ناتوانێ حكومەتی‬ ‫داهاتوو پێكبێنێ‪ ،‬وەك ئەو باسی لێوە دەكات حزبی زۆرینە و براوە‬ ‫ناچارە لەگەڵ لیستە براوەكانی تر هاوپەیمانی بكات و حكومەتی بنكە‬ ‫فراوان دابمەزرێنێت‪.‬‬

‫ساندرا قەرەداغی شاعیر‪:‬‬

‫هەموو وشە بڤەكانم خۆشدەوێت و دواجار بڤەكانیش ژیانن‬ ‫دیمانە‪ :‬توانا شێخانی‬

‫ئەو تەمەنی ‪ 21‬ساڵە‪ ،‬تاوەكو ئێستا دوو نامیلكە و سێدییەك و چەندین‬ ‫بەرهەمی باڵوكراوەی تایبەت بە خۆی هەیە و لە نێو كۆڕی ئەدەبیش‬ ‫بە «شاعیرە بوێرەكە» ناسراوە‪ ،‬ساندرا قەرەداغی كە لە ئێستادا‬ ‫دانیشتووی وواڵتی سویسڕایە‪ ،‬لەو دیدارەیدا لەگەڵ هەفتەنامەی‬ ‫«پرس» تیشكدەخاتە سەر ناوەڕۆكی شیعرەكانی و هاوكات باس لە‬ ‫ژیانی تایبەتی خۆیشی دەكات‪.‬‬ ‫ئەو كچە شاعیرە‪ ،‬هەر لە مناڵییەوە خولیای شیعر نوسین بووەو‬ ‫دەستی بەشیعر نوسین كردووە‪ ،‬بەاڵم هەروەك خۆی باسی لێوەدەكات‬ ‫لە ساڵی ‪2011‬ەوە شیعری بۆ باڵوكردنەوە نوسیوە و هەر لەو ساڵەدا‬ ‫یەكەم نامیلكەی باڵوكردۆتەوە‪ .‬لەساڵی ‪2012‬یش كۆمەڵێك دەقی‬ ‫شیعری بەشێوەی سێدی بە دەنگی خۆی باڵوكردۆتەوە‪.‬‬ ‫ساندرا پێیوایە بوون بە شاعیر هیچ مەرجێكی تێدانییە‪،‬‬ ‫ئەو دەڵێت «ئ��ەوەی شاعیر بە گوێی خوێنەری‬ ‫دەدات و دەینوسێت‪ ،‬دەبێت ڕەنگدانەوەی خودی‬ ‫خۆی بێت»‪.‬‬ ‫هەندێك ڕەخنەگرانی ئەدەبی پێیانوایە ئەو‬ ‫كەسەی دەبێتە شاعیر‪ ،‬دەبێت هەندێك تایبەتمەندی‬ ‫تێدابێت‪ ،‬لەوبارەیەوە ساندرا دەڵێت «ئەو كەسەی شیعر‬ ‫دەنوسێت‪ ،‬دەبێت خاوەن ڕێچكەیەكی تایبەت بەخۆی بێت‬ ‫و الی خوێنەر ناسراوبێت و خوێنەری شیعریش بێت»‪.‬‬ ‫س���ان���درا‪ ،‬شیعر ب��ۆ ه��ی��چ ك��ەس��ێ��ك ن��ان��وس��ێ��ت‪،‬‬ ‫هاوكات دەشڵێت «ئەو شتانەی لە ژیانی مندا نییە‪،‬‬ ‫ڕەنگدانەوەیەكی زۆری هەیە لە شیعرەكانمدا‪ ،‬بۆ نمونە‬ ‫تەنها لە گۆشەیەكی خەیااڵویەوە كوڕێكی شێتم كردۆتە‬ ‫خۆشەویستم»‪.‬‬ ‫هەندێك وشە هەیە‪ ،‬ساندرا لە نێو دەقە شیعرەكانیدا‬ ‫بەكاریان دەهێنێت‪ ،‬كەم شاعیر هەیە بتوانێت‬ ‫بەكاریبهێنێت‪ ،‬بۆ نمونە باسی خۆشەویستی‬ ‫خاوەنی ئیمتیاز‪:‬‬ ‫ئومێد خۆشناو‬ ‫سەرنووسەر‪:‬‬ ‫ئاڤان حه‌مه‌ ساڵح‬

‫‪0750-446 1301‬‬

‫ڕەگەزی بەرامبەر و ماچكردن و‪...‬دەكات‪ ،‬ساندرا لەوبارەیەوە گوتی «هەموو وشە بڤەكانم‬ ‫خۆشدەوێت و دواجار شتە بڤەكانیش ژیانن‪ ،‬ئەو شیعرانەشی دەینوسم بوێری نییە‪ ،‬بەڵكو‬ ‫ئەو ئارەزووی خۆم و هەموو كچێكی ترە»‪.‬‬ ‫وەكو خۆی ئاشكرای دەكات و راشكاوانە دەڵێت «كەسێكی زۆر ڕۆمانسم و حەزیشم بە‬ ‫شیعری ڕۆمانسیە»‪.‬‬ ‫لەبارەی نوسینی شیعری گۆرانی‪ ،‬رایگەیاند «تاوەكو ئێستا شیعری گۆرانیم نەنوسیوە و‬ ‫بیریشم لێی نەكردۆتەوە»‪.‬‬ ‫ئەو شاعیرە هەست ناسكە‪ ،‬جگە لە بواری شیعر نوسین‪ ،‬حەزدەكات لە بواری هونەری‬ ‫سینەما ڕۆڵ ببینیت‪ ،‬هەروەك خۆی باسی لێوەدەكات لە ئەوروپا هەوڵیداوە لەبواری هونەری‬ ‫سینەمادا بخوێنێت‪ ،‬بەاڵم بواری بۆ نەڕەخساوە‪.‬‬ ‫جگە لە بواری شیعر نوسین‪ ،‬ساندرا لە وواڵتی سویسڕا قوتابی قۆناغی سێیەمی كۆلێژی‬ ‫بازرگانی‪ ،‬بەشی كاروباری ئۆتۆمبێلە‪ ،‬هاوكات لە دوو كۆمپانیای ئۆتۆمبێلیش كار دەكات‪.‬‬ ‫هەروەك خۆی باسی لێوەدەكات‪ ،‬تائێستا لەبەرنامەیدا نییە بە یەكجاری بگەڕێتەوە‬ ‫كوردستان‪ ،‬دەشڵێت «لەتەمەنی هەشت ساڵیەوە كوردستانم جێهێشتووە‪ ،‬ئێستا سویسڕا‬ ‫بۆتە واڵتی دووەمم‪ ،‬تائێستاش هیچ بەرنامەیەكم نییە بۆ گەڕانەوەم»‪.‬‬ ‫ساندرا‪ ،‬لە بەشێكی تری دیدارەكەدا باسی ژیانی تایبەتی خۆی دەكات و لەبارەی‬ ‫كابانییەوە دەڵێت «نێوانم لەگەڵی زۆر خراپە‪ ،‬هیچ چێشتێك نازانم ئامادەبكەم و هەموو‬ ‫خواردنێكیش دەخۆم»‪ .‬ئەوەشی گوت «لەزۆر شتی تردا دەست ڕەنگینم‪ ،‬بە تایبەت لە‬ ‫كارەكەم»‪.‬‬ ‫ساندرا‪ ،‬دەربارەی خۆشەویستی ڕەگەزی بەرامبەر دەڵێت «عاشقبووم‪ ،‬بەاڵم خۆشەویستیم‬ ‫نەكردووە‪ ،‬هەروەها كوڕ هەبووە زۆر جێگای سەرنجم بووە»‪.‬‬ ‫دان بەوەشدا دەنێت كە زۆر كەسی خۆشدەوێت بە تایبەتی مرۆڤی خاكی‪ ،‬بەاڵم وەكخۆی‬ ‫گوتی «كەسم لە خۆم خۆشترناوێت»‪.‬‬ ‫قەرەداغی‪ ،‬هیوا و ئاوەتی ئەوەیە‪ ،‬ببێتە شاعیرێكی بچكۆاڵنەی هەموو ماڵێك و هاوڕێی‬ ‫سەرجەم خوێنەرەكانی بێت‪ ،‬جگە لەوەش خۆزگە بەوە دەخوازێت ڕۆژێك لە ڕۆژان بتوانێت‬ ‫لە بواری سینەمادا ڕۆڵبگێڕێت‪.‬‬ ‫ساندرا‪ ،‬هەروەك خۆی باسی لێوەدەكات سەڕەڕای ئەوەی لە هیچ قسە و هەڵوێستێك‬ ‫توڕە نابێت‪ ،‬دەشڵێت «ئەو توڕە نەبوونە زۆرجار كێشەی بۆ دروستكردوم»‪.‬‬

‫جێگری سه‌رنووسه‌ر‪ :‬شاخه‌وان عومه‌ر سلێمان‬ ‫‪0750-448 0225‬‬

‫به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین‪ :‬فەرەیدون بێوار‬ ‫‪0750-414 1910‬‬ ‫‪f_bewar@yahoo.com‬‬

‫ناونیشان‪ :‬هەولێر‪ -‬بارەگای مه‌کته‌بی سکرتارییه‌تی یەكێتی‬ ‫الوانی دیموكراتی كوردستان–پشت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‬ ‫یان له‌ رێگه‌ی ئه‌م ئیمه‌یله‌وه‌ بابه‌ته‌کانتان بنێرن‪:‬‬ ‫‪shaxawanjournalist@yahoo.com‬‬


‫پرس‪ :‬ئەحمەد تاریق‬

‫خانمە ئەكتەر و راگەیاندنكار تەرزە عەبدواڵ‪ ،‬یەكەم كاری‬ ‫هونەری ئەوە بووە كە لە كلیپێكی گۆرانی هونەرمەند تارا رەسول‬ ‫بەناوی «هەتا مردن» بەشداری ك��ردووە‪ .‬هەروەها لە درامای‬ ‫«ئاكامی نهێنییەكان» و لەبەشی سێیەمی «گەردەلول»یش رۆڵی‬ ‫بینیوە‪.‬‬ ‫ئەو لەبارەی ژیانی مناڵی خۆیەوە دەڵێت «لەمنداڵیدا منداڵێكی‬ ‫زۆر فەقیر بووم‪ ،‬دایم حەزم دەكرد لەگەڵ خانەوادەكەم دابنیشم‬ ‫كە تێگەیشتوون‪ ،‬تاوەكو ئەو پرسیارانەیان لێ بكەم كە نایزانم و‬ ‫وەاڵمم بدەنەوە»‪ .‬دەشڵێت «بۆیە دایم پرسیارم دەكرد‪ ،‬بۆ ئەوەی‬ ‫هەموو شتێكم بزانیبایە»‪.‬‬ ‫ئەو باس لە حەزی خۆی دەكات بۆ بواریی راگەیاندن و ئاشكرای‬ ‫دەكات «زۆرم حەز بە كاری راگەیاندن دەكرد‪ ،‬هەمیشە سەیری‬ ‫كەناڵەكانم دەكرد‪ ،‬بەتایبەت كاتێك كە هەواڵیان دەخوێندەوە یان‬ ‫پێشكەشكارێك بابەتێكی پێشكەش دەكرد»‪.‬‬ ‫ئەو كە ئێستا لە بواری راگەیاندن كار دەكات‪ ،‬ئاماژە بەوە‬ ‫دەكات كە خەونی مناڵی وەدیهاتووەو بە ئاواتی خۆی گەیشتووە‪.‬‬ ‫ئامۆژگاری ئەو راگەیاندنكارانەش دەكات كە لەسەر شاشەی‬ ‫تیڤییەكان دەردەكەون و پێیان دەڵێت بایەخ بە جوانیتان بدەن‪.‬‬ ‫وەكخۆی دەڵێت «دەمەوێت لێرەوە پەیامی خۆم بگەیەنمە ئەو‬ ‫كەسانەی كە دەیانەوێ لە شاشەكان دەركەون‪ ،‬بەرای من پێویستە‬ ‫گرنگی بەجوانی و دەركەوتنی خۆیان بدەن‪ ،‬چونكە جوانی نەك‬ ‫تەنها بۆ كچی ئەكتەر و راگەیاندنكار پێویستە‪ ،‬بەڵكو بۆ كوڕیش‬ ‫گرنگە»‪.‬‬ ‫ت��ەرزە عەبدواڵ‪ ،‬رای تایبەتی خۆی هەیە لەسەر چەمكی‬ ‫خۆشەویستی و بۆ هەفتەنامەی پرس گوتی «ئ��ەوەی راستی‬ ‫بێت خۆشەویستی ئێستا هەر وەكو خۆیەتی و رەنگی قەت‬ ‫ناگۆڕدرێت‪،‬بەڵكو ئەوە مرۆڤەكانن كە ئەگۆڕێن»‪.‬‬ ‫ئێستا كەناڵە كوردییەكان زۆر بایەخ بە دۆبالژكردنی دراما‬ ‫كۆرییەكان دەدەن و لە هەرێمی كوردستان بینەری زۆریان هەیە‪،‬‬ ‫ئەو لەو بارەوە وەهای گوت «هیوادارم تاكی كورد زیاتر گرنگی بە‬ ‫درامای كوردی بدات و بتوانین وا لە بینەری كورد بكەین لە جیاتی‬ ‫درامای بیانی بینەری دراما كوردییەكان بن‪ .‬هاوكات پێویستە‬ ‫كاری جددیش لەبواری سینەمای كوردی بكرێ»‪.‬‬ ‫تەرزە لەبارەی توڕەبوون و هەڵەی مرۆڤەکانەوە رای وایە‪،‬‬ ‫هەموو كەس هەڵە دەكات و جار وایە لەگەڵ هاورێكەت یاخود لە‬

‫گەڵ كەسێكی خۆشەویستت توڕە ئەبیت‪ .‬دەشڵێت «جار وایە‬ ‫لەگەڵ هاورێیەكم نێوانمان تێك ئەچێت‪ ،‬ئەگەر من هەڵە بم خۆم‬ ‫ئەرۆمە الی و داوای لێ بوودنی لێ دەكەم و ئاشت دەبمەوە‬ ‫لەگەڵی‪ ،‬بەاڵم ئەگەر بزانم ئەو هەڵەیە‪ ،‬ئەوا چاوەرێی ئەو دەكەم‬ ‫تاوەكو بێتە الم و لەگەڵم ئاشت بێتەوە و داوای لێ بووردنم لێ‬ ‫بكات»‪.‬‬ ‫تێبینی ئ��ەوە دەك��رێ‪ ،‬كە هونەرمەندان و راگەیاندنكاران‬ ‫بەتایبەتی كچەكان زیاتر لە سیمكارتێكیان هەیە‪ ،‬یان زوو زوو‬ ‫سیمكارتەكەیان دەگۆڕن‪ ،‬بەاڵم تەرزە ئەوە رەتدەكاتەوە‪ .‬وەك ئەو‬ ‫روونی دەكاتەوە «من لە یەك سیم كارت زیاترم نییە‪ ،‬پێویستیش‬ ‫ناكات لەیەك سیم كارت زیاترت هەبێت»‪.‬‬ ‫ئاستی پێشڤەچوونی میدیای كوردی بە ئیجابی دەبینێت و داوا‬ ‫لە دایك و باوكان دەكات كە ئازادیی بدەنە كچەكانیان لە بواریی‬ ‫راگەیاندن كار بكەن‪ .‬بەبڕوای ئەو‪ ،‬ئێستا راگەیاندنی كوردی بەرەو‬ ‫پێشچونێكی باشی بە خۆیەوە بینیوە‪ ،‬هەروەها ئێستا كەسانێكی‬ ‫زۆر روو لە راگەیاندنی كوردی ئەكەن و دەیانەوێت راگەیاندنی‬ ‫كوردی دەوڵەمەندتر بكەن و بەرەو پێشیبەرن‪ .‬دەشڵێت «داوام‬ ‫لەو دایك و باوكە ئازیزانەی كە دەبنە رێگر لەبەردەم كچەكانیانەوەو‬ ‫نایانەوێت كچەكانیان روو لە راگەیاندنی كوردی بكەن‪ ،‬ئەوەیە كە‬ ‫واز لە كچەكانیان بێنن و رێگە بدەن بێنە ناو بواری راگەیاندن»‪.‬‬ ‫تەرزە ئاشكرای دەكات كە رۆژوو دەگرێت و نوێژ دەكات‪ ،‬داواش‬ ‫لەوانە دەكات كە نوێژ ناكەن و بە رۆژوو نابن بگەڕێنەوە بۆ الی‬ ‫خوا‪ ،‬چونكە وەك ئەو دەڵێت «نوێژ كردن و رۆژوو گرتن ئەركە‬ ‫لەسەر مرۆڤی موسڵمان»‪.‬‬ ‫لەبارەی مانگی رەمەزان و رۆژوو گرتنەوە گوتی «رۆژووگرتن‬ ‫فێری ئارامیت ئەكات‪ ،‬فێری زۆر شتت دەك��ات‪ ،‬جا لەمەش‬ ‫خۆشتر نییە كە چاوەڕوانی مەال ئەكەیت بۆ ئەوەی رۆژووەكەت‬ ‫بشكێنیت»‪.‬‬ ‫لەبارەی فەیسبوك و پەیوەندی لە گەڵ هاوڕێیانی و ئەكاونتەكەی‬ ‫خۆیەوە‪ ،‬تەرزە عەبدواڵ بەمجۆرە دوا «من هەموو كەسێك دەكەم‬ ‫بە هاورێی خۆم لە فەیسبوك‪ ،‬بەاڵم زۆر كاتی ئەوەم نییە كە‬ ‫دایم لە خەت بم‪ ،‬چونكە سەرقاڵی كارم و ناتوانم دایم بە دیار‬ ‫فەیسبوكەوە بم و وەاڵمی هەموو نامەكان بدەمەوە‪ ،‬بۆیە داوای‬ ‫لێ بوردن لەو كەسانە ئەكەم كە نەمتوانیوە وەاڵمی نامەكانیان‬ ‫دەمەوە»‪.‬‬

‫شادمان مەال حەسەن‬

‫تەرزە عەبدواڵ راگەیاندنكار‪:‬‬ ‫خۆشەویستی ئێستا هەر وەک خۆیەتی‬ ‫ئەوە مرۆڤەکانن دەگۆڕێن‬

‫شەڕی مزگەوتەكان‬ ‫لە جەنگی جیهانی دووەم (‪ )1945_1929‬لە نێوان واڵتە‬ ‫زلهێزەكانی ئەوكاتی جیهان شەڕی زۆر گەورە و خوێناوی‬ ‫ئەنجامدرا‪ .‬زۆر شار و واڵت وێران كرا‪ ،‬یەكێ لەو شارانە‬ ‫شاری» كۆلن»ی ئەڵمانی بوو لەسەر ڕووباری ڕاین‪ .‬ئەم‬ ‫شارە بەتەواوی لە الیەن هێزی هاوپەیمانان وێران كرا‪.‬‬ ‫وێنەی پاشماوەكانی وێران كردنی ئەم شارە بەڵگەی ڕاستی‬ ‫نووسینەكەمە‪ .‬بەاڵم ئەوەی جێگای سەرنجە تاكە شوێن‬ ‫كەوا لەم شارە سەالمەت دەرچوو‪ ،‬كادترائیەی (كەنیسە)‬ ‫ی «دۆم» بوو‪ .‬چونكە ڕێزی ئەم شوێنەیان گرت وەكو‬ ‫شوێنێكی ئاینی و پیرۆز لەالیەن خەڵكی واڵتەكەوە‪ ،‬بۆیە‬ ‫وەك باسی دەك��ەن بە ه��ەزاران سەربازی سوپای نازی‬ ‫لەناو ئەم كەنیسەیە خۆیان حەشاردابوو و سەالمەتیش‬ ‫دەرچوون‪ .‬هەروەها لە ساڵی ‪ 2003‬كاتێ سوپای ئەمەریكا‬ ‫هاتە عێراق و ئەم واڵتەی داگیركرد كاتێ چوونە نەجەف‬ ‫و كەربەال كە مەزارگە پیرۆزەكانی مەزهەبی شیعەی لێیە‬ ‫زۆربەی بەرپرسە ئەمنی و سەربازیەكانی بەعس خۆیان‬ ‫لەوێ حەشاردا كەچی سوپای ئەمەریكا ڕێزی شوێنەكانی‬ ‫گرت و نەچوونە ناوی‪ .‬نموونەی زۆری لەم چیرۆكانە هەیە‪.‬‬ ‫ئەوەی مەبەستە لەم ووتارە ئەم شەڕە تایفیەی ئێستایە‬ ‫كە لە عێراق دەگوزەرێ‪ .‬شەڕێك هیچ كەس و شوێن و ناو‬ ‫و چینێك ناپارێزی‪ .‬ئەو شەڕە لەسەر ژمارە دەڕوات‪ ،‬واتە‬ ‫گرنگ ئەوەیە هەر الیەنە چەند لە الیەكەی تر دەكوژێ‪.‬‬ ‫هەتاكو بكرێ زۆرت��ر بكوژێت‪ .‬ل��ەدوای پڕۆسەی ئازادی‬ ‫عێراق و ڕووخانی ڕژێمی بەعس لەسەر دەستی ئەمەریكا و‬ ‫هاوپەیمانان لە ساڵی ‪ 2003‬وە‪ ،‬گەورەترین شەڕی تایفی بە‬ ‫ووتاری ئاینی و مەزهەبی دەڕوات بەڕێوە‪ .‬شەڕێك زۆرترین‬ ‫ژم��ارەی عێراقیەكانی بەبێ هۆ كردۆتە ئامانج‪ ،‬ئاشتی‬ ‫كۆمەاڵیەتی بەتەواوی تێك داوە‪ .‬لە زۆرب��ەی شارەكانی‬ ‫عێراق خەریكە پێكهاتەی دانیشتوان بە تەواوی هاوێر دەبن‬ ‫لە یەكتر‪ .‬واتە كورد و عەرەب بەیەكەوە ناژین‪ .‬مەسیحی‬ ‫و ئیسالم و ئیزیدی و سائیبە بەیەكەوە ناژین‪ .‬لەهەمووی‬ ‫مەترسیدارتر هەردوو مەزهەبەكەیە‪ .‬واتە شیعە و سوننە‬ ‫بەیەكەوە ناتوانن بژین‪ .‬لە ئێستادا شەڕەكە هیچ سنورێكی‬ ‫نەهێشتۆتەوە هەموو بەها ئاینی و ئەخالقیەكانی بەزاندوەو‬ ‫هیچی نەهێشتۆتەوە‪ .‬بەدرێژایی مێژوو مزگەوت و تەكیە و‬ ‫خانەقا و حوسێنییەكان شوێنی خواپەرستی و ئەنجامدانی‬ ‫سروتە ئاینییەكان بووە‪ .‬واتە مرۆڤەكان لەوپەڕی سادەیی‬ ‫و رۆحانییەتدان كاتێ تیرۆرستێك خۆی دەكات بەناویان‬ ‫بەبێ ئەوەی بزانێ تاوانیان چیە؟ بۆ دەیان كوژێ؟ بۆكێیان‬ ‫دەكوژێ؟ لەهەردوو ال شیعە سوننە دەكوژێ‪ .‬سوننە شیعە‬ ‫دەكوژێ‪ .‬زۆر لە پیاوانی ئاینی كەوتوونەتە ژێر كاریگەری‬ ‫ئاراستەیەكی توندی ڕێكخراوە توندڕەوەكان‪ .‬ئەم شەڕە‬ ‫شەڕی مزگەوتەكانە‪ .‬واتە شەڕێكە گەیشتۆتە كۆتایی بێ‬ ‫مۆڕاڵی و نا مرۆڤایەتی‪ ،‬دەوڵەتی عێراقیش لەبەرامبەریدا‬ ‫تەواو پەكی كەوتووە و هیچ كاریگەرێكی نەماوە لەسەر‬ ‫ڕێگرتن لەم شەڕە قێزەونە‪ .‬بۆیە لە كوردستان پێویستە‬ ‫حكومەت و پیاوانی ئاینی زۆرترین هەوڵی خۆیان بخەنە گەڕ‬ ‫بۆ هۆشیاری كۆمەڵگاو پتەو كردنی گیانی تەبایی و یەكتر‬ ‫قبوڵكردن و دوورخستنەوەی تاكی كورد لە كاری توندڕەوی‬ ‫و ڕەتكردنەوەی ئەویتر لەسەر هەر بیروباوەڕێك جا ئاینی‬ ‫بێ یان مەزهەبی یان هەر بیروباوەڕێكی تر‪.‬‬

Pirs 183 web