Issuu on Google+

‫پەرلەمان و‬ ‫حكومەتێكی پیر‬ ‫لە كۆمەڵگەیەكی‬ ‫ل‪ 10‬الوانەدا‬

‫‪157‬‬ ‫باڵوکراوه‌یه‌کی ئازاده‪ ‌،‬یه‌کێتی الوانی دیموکراتی کوردستان مانگی دوو جار ده‌ری ده‌کات‪ .‬سێشه‌ممه‌ ‪2012/6/19‬‬

‫عەبدولوەهاب عەلی‪:‬‬ ‫بەداخەوە هەتاوەكو ئێستا‬ ‫مەركەزییەت لەناو پارتیدا ماوە‬

‫ل‪3‬‬

‫‪ 20‬ساڵە دیوانی چاودێری دارایی هەرێم‪ ،‬نەیتوانیوە وردبینی لە مینحەی حزب و رێكخراوەكان بكات‬

‫عەدنان عوسمان‪ :‬زۆربەی راپۆرتەكانی چاودێری دارایی لە‬ ‫قاسەی سەرۆكایەتی پەرلەمان شاردراونەتەوە و نادرێنە لێژنەكان‬ ‫لە كوردستان زیاتر لە ‪ 40‬حزب و ‪ 1000‬كۆمەڵە و سەنتەر‬ ‫و رێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی هەیە‪ ،‬لە بودجەی ئەمساڵیش‬ ‫وەكو ساڵی پار ‪ 115‬ملیار دینار‪ ،‬بۆ رێكخراوەكان تەرخانكراوە‪،‬‬ ‫بەاڵم تائێستا نازانرێت بە روونی سااڵنە چەند بۆ حزب و الیەنە‬ ‫سیاسیەكان تەرخان دەكرێت‪ ،‬پرسیارەكە ئەوەیە ئایا بۆچی‬ ‫تائێستا دیوانی چاودێری دارایی هەرێم نەیتوانیوە وردبینی لە‬ ‫مینحەی حزب و رێكخراوەكان بكات؟ ئەندامێكی لێژنەی نەزاهەی‬ ‫پەرلەمانی كوردستان بۆ پرس دەڵێت «زۆر قورسە بڵێین چاودێری‬

‫داراییمان هەبووە‪ ،‬چونكە تائێستا یەك راپۆرتمان نەبینیوە ئەنجامی‬ ‫هەبووبێت و زۆربەی راپۆرتەكانی چاودێری دارایی لە قاسەی‬ ‫سەرۆكایەتی پەرلەمان شاردراونەتەوە و نادرێن بە لێژنەكان»‪.‬‬ ‫لەو بەدواداچونەی هەفتەنامەی «پرس»دا زانیاری لە بارەی‬ ‫كارەكانی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم بخوێنەوە‪.‬‬ ‫ئەگەرچی‪ ،‬بەشێك لە چاودێران و رۆژنامەنوسان پێیانوایە‪،‬‬ ‫تائێستا دیوانی چاودێری دارای��ی وردبینی لە منحەی حزب و‬ ‫رێكخراوەكان نەكردووە‪ ،‬بەڵكو ئەو دەزگایە هەر تەنها ناوێك بووە‪.‬‬

‫‪ 37‬كەناڵی كوردیی ئاسمانی‪ ،‬بە ناوەڕۆكی لۆكاڵییەوە‬ ‫بەپێی ئامارێكی فەرمی كە‬ ‫وێنەیەكی دەست هەفتەنامەی‬ ‫پرس كەوتووە‪ 37 ،‬كەناڵی‬ ‫ئاسمانی كوردی هەیە‪ ،‬كە ‪20‬‬ ‫كەناڵ سەر بە حزب و الیەنە‬ ‫سیاسیەكانن‪ ،‬و ‪17‬شیان سەر‬ ‫بە كەرتی تایبەتن‪ ،‬هەروەها لەو‬ ‫‪ 37‬كەناڵە ‪15‬یان پەخشیان لە‬ ‫دەرەوەی هەرێمی كوردستانە و‬ ‫ئەوانی تر لە ناوەوەی هەرێمن‪.‬‬ ‫لەو ژمارەیەشدا تەنها چوار‬ ‫كەناڵیان تایبەتمەندن‪ ،‬ئەوانی تر‬ ‫رۆشنبیری گشتین‪ .‬بەرپرسێكی‬ ‫وەزارەتی رۆشنبیریش ئاشكرای‬ ‫دەكات‪ ،‬كە خەرجی هەر كەناڵێكی‬ ‫ئاسمانی سااڵنە نزیكەی سێ‬ ‫ملیۆن دۆالرە‪ ،‬لەم بەدواداچونەی‬ ‫هەفتەنامەی «پرس»دا زانیاری‬ ‫ورد لەسەر كەناڵە ئاسمانیە‬ ‫كوردییەكان بخوێننەوە‪.‬‬

‫ل‪8‬‬

‫ل‪4‬‬ ‫رۆمیۆ هەكاری‪:‬‬

‫لە حەفتاكانەوە داوای‬ ‫ئۆتۆنۆمیمان كردوە و‬ ‫ئێستاش پێداگری لەسەر‬ ‫دەكەین‬

‫ل‪2‬‬


‫‪2‬‬

‫ژماره‌ ‪157‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.org‬‬

‫‪2012/06/19‬‬

‫رۆمیۆ هەكاری‪ ،‬سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی بێت نەهرێن بۆ پرس‪:‬‬

‫داوای ئۆتۆنۆمی دەكەین‪ ،‬ئێمە لە حەفتاكانەوە داوامان كردوە و ئێستاش‬ ‫پێداگری لەسەر دەكەین‬

‫دیدار‪ :‬پرس‬ ‫رۆمیۆ هەكاری‪ ،‬سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی بێت نەهرێن‪،‬‬ ‫پێیوایە سەندنەوەی متمانە لە مالیكی باشترین رێگە چارەیە بۆ‬ ‫رزگاركردنی عێراق لەو قەیرانانەی كە تێكەوتووە‪ .‬ناوبراو لە دیدارێكی‬ ‫تایبەتدا لەگەڵ هەفتەنامەی «پرس» باسی رەوشی مەسیحیەكانی عێراق‬ ‫و كوردستان دەكات و هەوڵەكانی حكومەتی هەرێم بەرزدەنرخێنێت‬ ‫لەمەڕ خزمەتكردن بە مەسیحیەكانی كوردستان‪.‬‬

‫پرس‪ :‬پێتوایە‪ ،‬بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە مالیكی هەوڵی الیەنە‬ ‫سیاسیەكان سەركەوتوبێت ؟‬ ‫رۆمیۆ‪ :‬بە بۆچونم‪ ،‬مالیكی كەسێكی دیكتاتۆرە و شێوازی‬ ‫هەڵسوكەوتی لەگەڵ هەرێم و الیەنە سیاسیەكانی ت��ری عێراق‬ ‫ناتەندروستە‪ .‬ئەو كاتەی پەرلەمانتار بووم لەگەڵ وەفدێك سەردانێكی‬ ‫مالیكمان كرد‪ ،‬من هەر ئەوكات لەمەڕ هەڵسوكەوتەكانی نیشانەی‬ ‫پرسیارم لەسەری داناوە‪.‬‬ ‫بەداخەوە لە چەند رۆژی راب��ردوودا مالیكی توانیوێتی زۆرێك لە‬ ‫سەركردەكانی عێراق بە پارە بكڕێت‪ ،‬ئەوەش لەگەڵ ماددە و بڕگەكانی‬ ‫دەستوری عێراقدا ناگونجێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬هەڵوێستی سەرۆك بارزانی و تاڵەبانی‪ ،‬چۆن دەبینی؟‬ ‫رۆمیۆ‪ :‬هەردووكیان بەرەو پیلی چارەسەركردنی كێشەكان دەچن‪،‬‬ ‫بەاڵم بە دوو سیاسەتی جیاواز‪ ،‬تەئكیدشم لە كۆتاییدا هەردووكیان‬ ‫یەك هەڵوێست دەبن‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬وەك سیاسەتی حزبەكەتان‪ ،‬لەگەڵ مانەوەی مالیكین یاخود‬ ‫الدانی؟‬ ‫رۆمیۆ‪ :‬لەگەڵ لێسەندنەوەی متمانەین لە مالیكی‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬پێتوایە وەك هەندێك حزب باسی لێوەدەكەن ئێستا هەرێمی‬ ‫كوردستان لە قەیراندایە؟‬ ‫رۆمیۆ‪ :‬بەڵێ‪ ،‬كوردستان و هەموو ناوچەكەش لە قەیراندایە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫كاتێك سەرجەم الیەنەكان دەكەونە ئامادەباشیەوە بۆ روو بەروو‬ ‫بونەوەی قەیرانەكان‪ ،‬ئەوا ناتوانین بڵێین خەتەری لەسەرە‪ ،‬ئێستاش‬ ‫سەرجەم الیەنە كوردستانییەكان یەك دەنگ و یەك هەڵوێستن لەسەر‬ ‫پرسە نیشتیمانیەكان‪ ،‬ئەوەش شتێكی دڵخۆشكەرە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬پەیوەندی نێوان دەسەاڵت و ئۆپۆزیسیۆن چۆن دەبینی؟‬ ‫رۆمیۆ‪ :‬لە هەموو دونیا‪ ،‬دەبێت كاری ئۆپۆزیسیۆن و دەسەاڵت‬ ‫دوو جەمسەری جیاوازبێت‪ ،‬هەر الیەكیان ئیش و كاری خۆی دەكات‪،‬‬ ‫ناتوانین بڕیار بدەین كە ئایا ئۆپۆزیسیۆنێكی تەندروست هەیە یاخود‬ ‫نا‪ ،‬چونكە لە سەرەتای دروستبونی ئۆپۆزیسیۆنداین‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئێوە‪ ،‬ماوەیەكە كۆنگرەی حزبتان بەستووە‪ ،‬پرسیارەكەم‬ ‫ئەوەیە بۆچی كۆنگرە ناتوانێت گۆڕانكاری لە ناو هەیكەلی حزبەكەدا‬ ‫دروست بكات‪ ،‬و كەسی یەكەمی حزب ناگۆردرێت؟‬ ‫رۆمیۆ‪ :‬وانییە‪ ،‬گۆڕانكاری روودەدات‪ ،‬بۆ نمونە ئێمە نیوەی زیاتر لە‬ ‫ئەندامانی سەركردایەتیمان گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە‪ ،‬بە جۆرێكیش‬ ‫بوو ئەوانەی دوو خول لە سەركردایەتی بوون خۆیان هەڵنەبژاردەوە‪.‬‬ ‫ئێمە یەكەمین حزبین كە باسمان لە گۆڕانكاری خودی سكرتێری‬ ‫حزب كردووە‪ ،‬بەاڵم نابێت ئەوەش لە یاد بكەین زۆرجار كەسی یەكەم‬ ‫بۆ حزبەكەی وەك رەمزێكی لێدێت‪ ،‬توانیوێتی مێژوویەك بۆ خۆی‬ ‫تۆمار بكات‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬رەوشی مەسیحیەكان لە عێراق‪ ،‬چۆن هەڵدەسەنگێنی؟‬ ‫رۆمیۆ‪ :‬لە راستیدا مەسیحیەكانی عێراق لە رەوشێكی زۆر خراپدان‪،‬‬ ‫بە تایبەت لە ناوەڕاست و خواروو‪ ،‬بارودۆخیان زۆر نالەبار و ئاڵۆزە‬ ‫و زۆرترین گیروگرفتیان بۆ دروست دەكرێت‪ ،‬بە جۆرێكە تەنها بیر‬ ‫لەوە دەكەنەوە كە چۆن خۆیان لە مردن رزگار بكەن‪ ،‬ئەم حاڵەتەش‬ ‫پاش رووخانی رژێمی بەعس دروست بووە‪ ،‬زۆرجار بە ناوی ئاینەوە‬ ‫هەڕەشەیان لێكراوە و وتراوە ئێوە لەبەر ئەوەی موسڵمان نین مافی‬ ‫ژیانتان نیە‪ .‬تا ئەم كاتەش خەڵكی ئێمە دەڕفێندرێت بۆ ئەوەی بە‬ ‫سەدەها هەزار دۆالری��ان لێوەرگرن‪ ،‬خەڵكی ئێمە لەبەر ئەوەی بێ‬ ‫دیفاعە بۆتە نێچێرێكی باش بۆ تیرۆرستان‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬مەبەستت لە بێ دیفاعی چیە‪ ،‬پێتوایە حكومەت دیفاعی لە‬ ‫مافی مەسیحیەكان نەكردووە؟‬ ‫رۆمیۆ‪ :‬بەداخەوە‪ ،‬حكومەتی عێراقی تائێستا جدی نیە لە پاراستی‬

‫““‬ ‫“‬

‫مالیكی توانیوێتی زۆرێك لە‬ ‫سەركردەكانی عێراق بە پارە بكڕێت‬ ‫رەوشی مەسیحیەكان لە عێراق زۆر‬ ‫خراپە‪ ،‬بەاڵم لە كوردستان زۆرباشە‬ ‫مالیكی كەسێكی دیكتاتۆرە‬

‫مافی مەسیحیەكان‪ ،‬رووداوەكانی ساڵی راب��ردووی شاری بەغداش‬ ‫باشترین نمونەیە لەسەر ئەو پرسیارە‪ ،‬یانی رەوایە حكومەت بەو هەموو‬ ‫جەیشەوە نەتوانێت گیانی دانیشتوانی بپارێزێت؟‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬بەرامبەر مەسیحیەكان هاوكاری حكومەتی عێراقی چۆن‬ ‫دەبینی؟‬ ‫پرس‪ :‬بەراورد بە عێراق‪ ،‬رەوشی مەسیحیەكانی هەرێمی كوردستان‬ ‫چۆن دەبینی؟‬ ‫رۆمیۆ‪ :‬هەمیشە وتوومە گوناهێكی گەورەیە‪ ،‬رەوشی ئێمە بەراورد‬ ‫بكرێت لەگەڵ برا مەسیحیەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق‪ ،‬لەوێ‬ ‫خەڵكی ئێمە دەڕفێندرێت و هەڕەشەی لێدەكرێت و دەچەوسێندرێتەوە‬ ‫و ماڵ و موڵكیان زەوت دەكرێت‪ ،‬بەاڵم لە كوردستان ئاسودەن و ژیانی‬ ‫رۆژانەیان وەكو دانیشتوانی ترە‪ ،‬و هیچ جیاوازییەكیشی نیە‪.‬‬

‫ئەوەی حكومەت پێی كراوە و لە توانای ئەودا بووە بۆی كردوین‪،‬‬ ‫ه��ەروەه��ا هەموو هەوڵێكی ئێمەش بۆ باشتر گوزەراندنی ژیانی‬ ‫مەسیحیەكانە و ئاسانكاری بۆیان لە رووی دامەزراندن و گواستنەوەیان‬ ‫بۆ هەرێم‪.‬‬ ‫ئەوەتا بە وەزیرێك بەشداریمان لە حكومەت كردووە‪ ،‬هەروەها لە‬ ‫سەرجەم كابینەكانی رابردووش بەشداریمان لە حكومەت كردووە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬رێژەی خێزانە مەسیحیەكان لە كوردستان چەندە؟‬ ‫رۆمیۆ‪ :‬ناتوانم بە دەقیقی رێژەیەكت پێبدەم‪ ،‬چونكە لە هەموو‬ ‫ناوچەكانی تری عێراق بە ب��ەردەوام رۆژان��ە خەڵك دێتە هەرێم و‬ ‫نیشتەجێ دەبێن‪ ،‬كەواتە رێژەكان دەگۆڕێن‪ ،‬بە گشتی لە هەموو عێراق‬ ‫رێژەكە دەگاتە ملیۆن و نیوێك كەس‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئێوە‪ ،‬ماوەیەك داوای مافی ئۆتۆنۆمیتان دەكرد‪ ،‬ئەو داوایە‬ ‫گەیشتە كوێ؟‬ ‫رۆمیۆ‪ :‬ئێستاش داوای ئۆتۆنۆمی دەكەین‪ ،‬ئێمە لە حەفتاكانەوە‬ ‫داوامان كردوە و ئێستاش پێداگری لەسەر دەكەین‪ ،‬و بە دیكۆمێنتاری‬ ‫سەلماندومانە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬گلەیی ئەوە دەكرێت‪ ،‬كە بۆچی تەنها ناحیەی عەنكاوە‪،‬‬ ‫راستەوخۆ سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانە‪ ،‬بۆچی؟‬ ‫رۆمیۆ‪ :‬دەك��رێ ئەو پرسیارە لە خ��ودی ئەنجومەنی وەزی��ران و‬ ‫شارەوانی عەنكاوە بكرێت‪ ،‬چونكە وەاڵمەكە الی ئەوانە‪ .‬لەگەڵ ئەوەشدا‬ ‫لەوانەیە بەهۆیەوە هەندێك كاری باش كرابێت‪ ،‬هاوكات لەوانەشە لە‬ ‫ژێری سێبەری ئەمەوە كاری زۆر چەوتیش كرابێت لەالیەن شارەوانی‬ ‫عەنكاوەوە‪ ،‬و ئیستتغاللی ئەو مەسەلەیەی كردبێت و ئیشی شەخسی‬ ‫كرابێت‪.‬‬


‫‪www.lawanikurdistan.org‬‬

‫ژمار ‌ه ‪157‬‬

‫‪2012/06/19‬‬

‫‪3‬‬

‫عەبدولوەهاب عەلی‪ ،‬وتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی‪:‬‬

‫بەداخەوە هەتاوەكو ئێستا لە الیەن ناوەندەوە بە جۆرێك مامەڵە لەگەڵ‬ ‫ئەنجوومەنەکان دەكرێت كە هێشتا مەركەزییەت لەناو پارتیدا ماوە‬

‫دیمانە‪ :‬پرس‬

‫پ‪ :‬بەرای ئێوە وەكو پارتی‪ ،‬رەوشی عێراق بە گشتی و‬ ‫گرژییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لە چ ئاستێكدا دەبینن و‬ ‫خوێندنەوەتان چییە؟‬ ‫و‪ :‬رەوشێكی ناهەموار و مەترسیدارە‪ ،‬ئەم رەوشەی عێراقی‬ ‫پێیدا تێدەپەڕێ وەكو بێ حكومەتی وایە‪ ،‬دام و دەزگاكانی‬ ‫حكومەت لە خوارووی عێراق و بەغدا تووشی شەلەل بووە و‬ ‫ناتوانێ كاروبارەكانی رابپەڕێنێت بەتایبەتی لە بواری ئەمنی و‬ ‫خزمەتگوزاری‪ .‬هەروەها مەترسی شەڕی تایفەگەری لە ئارادایە‬ ‫و زۆر جا��انیش روودەدەن‪.‬‬ ‫تا ئەم دۆخ��ەش وەك خۆی بمێنێتەوە دەستێوەردانی‬ ‫هەرێمی زۆرتر دەبێت و هەشە‪.‬‬

‫پەرلەمانی عێراق بۆ ئەوەی لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكرێت پارتی دروست بكرێن‪.‬‬ ‫تەنانەت متمانەشی لێوەگیرێتەوە‪ .‬سێیەم رێگە ئەوەیە كە‬ ‫پ‪ :‬ب��ەاڵم وەك وت��م دەوت��رێ��ت تێكەڵی هەیە لەنێوان‬ ‫هەموو كوتلە سیاسییەكان بتوانن ‪ 164‬واژووی پەرلەمانتار‬ ‫دەسەاڵتەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی لەگەڵ لقەكان و‬ ‫كۆبكەنەوە بۆ متمانە سەندنەوە لە مالیكی‪.‬‬ ‫هەروەها لەگەڵ مەكتەبی سیاسی؟‬ ‫و‪ :‬ه��ەن��دێ��ك لەتێكەڵی دەس��ەاڵت��ەك��ان و ه��ەروەه��ا‬ ‫پ‪ :‬ئایا ت��اوەك��و ئێستا واژووی چەند پەرلەمانتار‬ ‫هەڵەتێگەیشتێنك هەیە لەمڕووەوە‪.‬‬ ‫كۆكراوەتەوە؟‬

‫پ‪ :‬هەرێمی كوردستان لە كوێی قەیرانەكانی عێراقدایە؟‬ ‫و‪ :‬بەشێكی زۆری پێوەندی بە هەرێمەوە هەیە‪ ،‬لەبەر‬ ‫ئ��ەوەی ئ��ەوان بوونەتە هۆكار بۆ ئ��ەوەی ئەم دۆخ��ە بێتە‬ ‫ئاراوە‪ .‬كۆكردنەوەی دەسەاڵتەكان لە ناوەند و كەم كردنەوەی‬ ‫دەسەاڵتەكانی هەرێم و پارێزگاكان‪ ،‬وا دەكات حكومەتێكی‬ ‫ناوەندی بەهێز بێتە ئاراوە‪ .‬بەرای ئێمەش خودی نوری مالیكی‬ ‫بەرپرسی یەكەمە لە دروستكردنی ئەم سیاسەت و سیستمە‬ ‫سەقەتە و دۆخە نالەبارە‪ .‬چونكە هەموو دەسەاڵتەكانی لە‬ ‫خۆیدا كۆ كردۆتەوە‪ ،‬وەك بەرپرسی ئەمنی و هێزە چەكدارەكان‬ ‫و وەزارەتە ئەمنییەكان و دەزگا ئەمنییەكان‪.‬‬ ‫پ‪ :‬ئەو مەترسییەی كە تۆ باسی لێوە دەكەی‪ ،‬ئایا تەنیا‬ ‫پارتی و سەرۆكەكەی هەستیان پێكردووە‪ ،‬یان ت��ەواوی‬ ‫حزبەكانی كوردستان كۆكن لەسەر هەبوونی ئەو مەترسیانە؟‬ ‫و‪ :‬س��ەرۆك مەسعود بارزانی بەپێی ئەو پێگەیەی كە‬ ‫هەیەتی‪ ،‬بەرپرسیاری یەكەمە لە پاراستن و بەرگری كردن لەم‬ ‫هەرێمە و دەسەبەركردنی ماف و داواكانی كورد لە حكومەتی‬ ‫ناوەندی‪ ،‬ئەمەش بە هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ دام و‬ ‫دەزگا شەرعییەكانی كوردستان وەك پەرلەمان و حكومەت‬ ‫و دەزگای دادوەری و هاوكاری پارتە سیاسییەكانی تر بووە‬ ‫و دەبێ‪.‬‬ ‫هەروەها جەنابی سەرۆك‪ ،‬هاوكات سەرۆكی پارتی دیموكراتی‬ ‫كوردستانە كە حزبێكی هەرە گەورەی كوردستانە‪ .‬ئەمانە‬ ‫وادەكات بەرپرسیارێتییەكی گەورەی هەبێت لە كوردستان‪،‬‬ ‫كە پارتی و جەنابی سەرۆك پشكی شێری بەردەكەوێت لەو‬ ‫بەرگری كردن و ملمالنێكردن و رووبەرووبوونەوەیە لەگەڵ‬ ‫بەغدا‪.‬‬ ‫پ‪ :‬دەوترێت ناكۆكی و راجیایی لە نێوان و پارتی و یەكێتی‪،‬‬ ‫تاڵەبانی و بارزانیدا هەیە لەسەر مەسەلەی الدانی مالیكی‪،‬‬ ‫وەاڵمی ئێوە چییە بۆ ئەو لێكدانەوانە؟‬ ‫و‪ :‬هیچ ناكۆكی لە نێوان پارتی و یەكێتی‪ ،‬یان تاڵەبانی‬ ‫و بارزانیدا نییە‪ .‬لەوانەیە شێوازی كار كردنمان وابكات‬ ‫هەندێكجار لێكترازانێك هەبێت لە هەندێك بڕیاردا‪ .‬دەنا هەر‬ ‫دووالمان پابەندین بە رێكەوتننامەی ستراتیژییەوە‪.‬‬ ‫تائێستاش هەر دووالمان بە فەرمی نەمانوتووە نوری مالیكی‬ ‫الدەبەین‪ ،‬بەڵكو كۆمەڵێك مەرج و داواكاری خراوەتە بەردەم‬ ‫مالیكی‪ ،‬پێمانوتووە ئەمانە جێبەجێ بكە و چارەسەریان‬ ‫بكە‪ ،‬سوپاسیشت دەكەین و هاوكاریش دەبین‪ .‬ئەگەر نەیكرد‬ ‫سێ رێگەی یاسایی هەیە دەیانگرینەبەر‪ :‬یەكەم‪ ،‬هەڵبژاردن‬ ‫پێشوەختە‪ ،‬دووەم‪ ،‬بانگهێشت كردنی نوری مالیكییە بۆ‬

‫“‬

‫دەبێ هەوڵبدرێت وهەوڵیشمانداوە‪ ،‬لەگەڵ سەركردایەتی‬ ‫ئەنجوومەنەكان لەسەر‬ ‫پارتی قسەمان ك��ردووە‪ ،‬كە ئەرك و فرمان و دەسەاڵتی‬ ‫پرەنسپی المەركەزی دامەزراون‪.‬‬ ‫ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارێزگاكان چییە؟ بەداخەوە‬ ‫هەتاوەكو ئێستا لە الیەن ناوەندەوە بە جۆرێك مامەڵە لەگەڵ‬ ‫سەنترالیزم لە ناو پارتیدا‬ ‫ئەو ئەنجوومەنانە دەكرێت كە هێشتا مەركەزییەت لەناو‬ ‫پارتیدا ماوە‪ .‬بۆیە ئەنجوومەنەكانی سەركردایەتی دەیانەوێ‬ ‫رۆژگارەكەی بەسەر چوو‬ ‫بزانن دەسەاڵت و ئەرك چییان تەنانەت لەرووی بودجەشەوە‪.‬‬ ‫لەپەیڕەو پرۆگرامی پارتیدا هەندێك دەسەاڵت بەم ئەنجوومەنانە‬ ‫دراون‪ ،‬بەاڵم پێناسەی ئەو دەسەاڵتانە ورد نەكراونەتەوە و‬ ‫و‪ 170 :‬واژوو كۆكرابۆوە‪ ،‬ب��ەاڵم هەندێك پەرلەمانتار هێشتا كارنامە و پرەنسیپێك نییە بۆ كار كردنیان‪.‬‬ ‫پاشگەزبوونەوە‪ ،‬ئەمەش وایكرد كە مام ج��ەالل سەرۆك‬ ‫پ‪ :‬دەوترێت دیمانە و لێدوانی رۆژنامەوانی لە بەرپرسی‬ ‫كۆماری عێراق نەتوانێ نامەی سەندنەوەی متمانە لە مالیكی‬ ‫ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بكات‪.‬‬ ‫لقەكان و ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی سلێمانی‬ ‫قەدەغە كراوە و تەنیا بەرێزتان دەتوانن بەناوی پارتییەوە‬ ‫پ‪ :‬دوای دروس��ت بوونی ئەنجوومەنی سەركردایەتی لە قسان بكەن‪ .‬روونكردنەوەی تۆ لەم بارەوە چییە؟‬ ‫و‪ :‬لەبەرئەوەی دۆخەكە هەستیارە و لەبەرئەوەی فرە‬ ‫پارێزگاكان‪ ،‬كەچی هێشتا دەس��ەاڵت و ئەركەكانی ئەم‬ ‫ئەنجوومەنە دی��ار نین و تێكەڵ و پێكەڵی هەیە لەگەڵ كوێخایی و فرە دەنگی و فرە جیاوازی لە رای ئێمە نەبێت‪،‬‬ ‫نووسراوێكمان گشتاندووە بۆ گشت لقەكان و وتوومانە‪:‬‬ ‫دەسەاڵتی لقەكان و مەكتەبی سیاسی‪ .‬رای تۆ چییە؟‬ ‫و‪ :‬ئەنجوومەنەكان لەسەر پرەنسپی المەركەزی دامەزراون‪ .‬یەكەم‪ :‬ئەوەی رای فەرمی پارتییە‪ ،‬لەرێگەی وتەبێژی فەرمی‬ ‫سەنترالیزم لە ناو پارتیدا رۆژگارەكەی بەسەر چوو‪ .‬پارتی ئەنجوومەنی سەركردایەتی سلێمانییەوە بە راگەیاندنەكان‬ ‫دەی��ەوێ لەگەڵ خۆنوێبوونەوەدابێت لەگەڵ ئەم دۆخەی دەدرێ��ت‪ .‬دووەم‪ :‬هیچ رێگرییەكمان نییە لە هیچ هەڤاڵ و‬ ‫ئەمڕۆی جیهان‪ .‬بۆیە بڕیاریدا دەسەاڵتەكان بگوازێتەوە بۆ بەرپرسێكمان بیەوێ لەسنووری چاالكی خۆی‪ ،‬رای بدات یان‬ ‫ناوەندەكانی خ��وارەوە‪ .‬تەنیا لە مەسەلە گرنگ و هەستیار لێدوانی رۆژنامەوانی بدات‪ ،‬بە مەرجێك تەمسیل لە رای خۆی‬ ‫و چارەنووسسازەكاندا بگەڕێنەوە بۆ ناوەند‪ .‬لەو روانگەیەوە بكات‪ ،‬وەك رۆژنامەنووس و چاودێر و توێژەری سیاسی و‬ ‫بڕیاردرا لەسەر ئاستی پارێزگاكان ئەنجوومەنی سەركردایەتی نووسەر و ‪ ..‬واتە رای فەرمی پارتی نەبێت‪.‬‬


‫‪4‬‬

‫ژماره‌ ‪157‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.org‬‬

‫‪2012/06/19‬‬

‫‪ 20‬ساڵە دیوانی چاودێری دارایی هەرێم‪ ،‬نەیتوانیوە وردبینی لە مینحەی حزب‬ ‫و رێكخراوەكان بكات‬

‫بێ رووتووش‬

‫عەدنان عوسمان‪ :‬زۆربەی راپۆرتەكانی چاودێری دارایی‬ ‫لە قاسەی سەرۆكایەتی پەرلەماندان و نادرێنە لێژنەكان‬ ‫دیمانە‪ :‬پرس‬

‫لە كوردستان زیاتر لە ‪ 40‬حزب و ‪ 1000‬كۆمەڵە و سەنتەر و‬ ‫رێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی هەیە‪ ،‬لە بودجەی ئەمساڵیش وەكو‬ ‫ساڵی پار ‪ 115‬ملیار دینار‪ ،‬بۆ رێكخراوەكان تەرخانكراوە‪،‬‬ ‫بەاڵم تائێستا نازانرێت بە روونی سااڵنە چەند بۆ حزب و الیەنە‬ ‫سیاسیەكان تەرخان دەكرێت‪ ،‬پرسیارەكە ئەوەیە ئایا بۆچی‬ ‫تائێستا دیوانی چاودێری دارایی هەرێم نەیتوانیوە وردبینی لە‬ ‫مینحەی حزب و رێكخراوەكان بكات؟ ئەندامێكی لێژنەی نەزاهەی‬ ‫پەرلەمانی كوردستان بۆ پرس دەڵێت «زۆر قورسە بڵێین‬ ‫چاودێری داراییمان هەبووە‪ ،‬چونكە تائێستا یەك راپۆرتمان‬ ‫نەبینیوە ئەنجامی هەبووبێت و زۆربەی راپۆرتەكانی چاودێری‬ ‫دارایی لە قاسەی سەرۆكایەتی پەرلەمان شاردراونەتەوە و‬ ‫نادرێن بە لێژنەكان»‪.‬‬ ‫لەو بەدواداچونەی هەفتەنامەی «پرس»دا زانیاری لە بارەی‬ ‫كارەكانی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم بخوێنەوە‪.‬‬ ‫ئەگەرچی‪ ،‬بەشێك لە چاودێران و رۆژنامەنوسان پێیانوایە‪،‬‬ ‫تائێستا دیوانی چاودێری دارایی وردبینی لە منحەی حزب و‬ ‫رێكخراوەكان نەكردووە‪ ،‬بەڵكو ئەو دەزگایە هەر تەنها ناوێك‬ ‫بووە‪.‬‬ ‫لەم بارەوە‪ ،‬عەلی حەمە ساڵح‪ ،‬ئەندامی ژووری ئابووری‬ ‫بزوتنەوەی گ��ۆڕان جەختی ك��ردەوە كە چاودێری دارای��ی‪،‬‬ ‫وردبینی لە منحەی حزب و رێكخراوەكان نەكردووە‪ ،‬ئەوەشی‬ ‫وت «بۆ نموونە ئەمساڵ ‪ 115‬ملیار دینار تەرخانكراوە‪ ،‬بۆ‬ ‫هاوكاری رێكخراوەكان‪ ،‬ئەگەر ‪ 1000‬رێكخراومان هەبێت‪ ،‬كە‬ ‫نیشمانە‪ ،‬سااڵنە هەر یەكەیان ‪ 115‬ملیۆن دیناری بەردەكەوێت‪،‬‬ ‫بەبێ ئەوەی بزانرێت لەسەر چ پێوەر و ئەساسێك ئەو پارەیە‬ ‫دابەشدەكرێت‪ .‬بۆ نمونە سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان و‬ ‫وەزارەت��ی دارای��ی‪ ،‬هەر یەكەیان بودجەیان بۆ رێكخراوەكان‬ ‫تەرخانكردووە‪ ،‬نازانرێت لەسەر چ بنەمایەك ئەو پارەیەیان‬ ‫پێدەدرێت»‪.‬‬ ‫سیروان گەردی‪ ،‬وتەبێژی فیدراسۆمی رێكخراوە ناحكومییەكان‬ ‫لەم بارەیەوە دەڵێت «تائێستا خەڵك بە هەڵە لە بەخشینی‬ ‫مانگانەی رێكخراوەكان گەیشتووە‪ ،‬لە كوێی دونیا هەیە بەخشین‬ ‫لێپێچینەوەی لەگەڵ بكرێت‪ .‬بەاڵم ئەوەش مانای ئەوە نییە كە‬ ‫چاودێری دارایی وردبینی كردووە و رێكخراوەكان بەشێوەیەكی‬ ‫هەڕەمەكی پارەی كوردستانیان تەخشان و پەخشان كردووە»‪.‬‬ ‫زۆرج��ار‪ ،‬دەوترێت حزبەكان و رێكخراوەكان‪ ،‬بەهۆی ئەو‬ ‫پارەیەی كە لە حكومەت وەریدەگرن بونەتە شوێنێكی بازرگانی‬ ‫بۆ بەرپرس و ئەندامانیان‪ ،‬بەاڵم بەرپرسی سەنتەری گارە‬ ‫رەتی دەكاتەوە وەها بێت‪ ،‬هیوا سابیر ئەو دەڵێت «تائیستا‬ ‫ئەو دیاردەیەم نەبینیوە باوەڕیش ناكەم هەبێت‪ ،‬چونكە ئەو‬ ‫بەخشینەی كە دەدرێت بە سەنتەر و ڕێكخراوەكان ئەوەندە نییە‬ ‫تاوەكو بازرگانی پێوە بكرێت»‪.‬‬ ‫عەدنان عوسمان‪ ،‬ئەندامی لێژنەی نەزاهە لە پەرلەمانی‬ ‫كوردستان‪ ،‬راشكاوانە دەڵێت «زۆر قورسە بڵێین چاودێری‬ ‫داراییمان هەبووە‪ ،‬ئەگەرچی دەزگایەكی زۆر گرنگ و هەستیارە‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەگەر هەشبووبێت بەهۆی دوو ئیدارەییەوە پەكیان‬ ‫خستووە‪ ،‬بۆیە پێموانییە كە ئەو دەزگایە كارێكی كردبێت»‪.‬‬ ‫تائێستا دیوانی چاودێری دارایی‪ ،‬وردبینی لە منحەی حزبەكان‬ ‫نەكردووە‪ ،‬تائێستا نازانرێت مانگانە و سااڵنە حزبەكان چەند‬ ‫وەردەگرن و چۆن چۆنی و لەسەر چ بنەمایەك وەریدەگرن و‬ ‫چۆن خەرجی دەكەن‪ ،‬و هیچ بەرپرسێكی حزبیش ئامادە نییە‬

‫لەوبارەیەوە زانیاری بدات‪.‬‬ ‫لە كوردستاندا ‪ 40‬حزب بوونی هەیە‪ ،‬ئەگەرچی بەشێك لە‬ ‫پەرلەمانتاران نایشارنەوە كە دیوانی چاودێری دارایی مانگانە‬ ‫و سااڵنە هەندێك راپۆرتی خۆیان ناردووە بۆ پەرلەمان‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ناگاتە دەست پەرلەمانتاران‪.‬‬ ‫عەدنان عوسمان‪ ،‬ئەندامی لێژنەی نەزاهەی پەرلەمانی‬ ‫كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان‪ ،‬ئاشكرای دەكات كە تائێستا‬ ‫راپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی پێنگەیشتووە‪ ،‬ئەو دەڵێت‬ ‫«هەرچی راپۆرتی دیوانی چاودێری دارای��ی��ە‪ ،‬لە قاسەی‬ ‫سەرۆكایەتی پەرلەمان شاردراوەتەوە‪ ،‬بە لێژنەكان نادرێت‬ ‫بۆ ئەوەی كاری لەسەر بكەن‪ ،‬ئەگەر لە پەرلەمان راپۆرتێكی‬ ‫وەزارەتێكی یەكێتی هەبێت پەرلەمانتارانی یەكێتی قبوڵی‬ ‫ناكەن و بە پێچەوانەشەوە ئەگەر راپۆرتێكی وەزارەتێكی‬ ‫پارتی هەبێت پارتیەكان قبوڵ ناكەن ئاشكرابكرێت‪ ،‬بۆیە لەو‬ ‫نێوەندەدا راپۆرتەكان دەمردرێن»‪.‬‬ ‫بەاڵم محەمەد عەلی ئەندامی دەست لە كاركێشاوەی لێژنەی‬ ‫نەزاهە لە پەرلەمانی كوردستان‪ ،‬دەڵێت «لەو ماوەیەی كە من‬ ‫ئەندام بووم لەو لێژنەیە‪ ،‬دیوانی چاودێری دارایی نزیكەی ‪ 5‬هەزار‬ ‫و ‪ 527‬راپۆرتیان ناردووە بۆ پەرلەمان‪ ،‬بۆچی لێكۆڵینەوەی‬ ‫لەبارەوە نەكراوە‪ ،‬بۆچی بەرپرسێك یاخود دەزگایەك نەدراوە‬ ‫بە دادگا و بەپێی یاسا سزابدرێت»‪.‬‬ ‫هاوكات هیوا میرزا‪ ،‬ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی‬ ‫ئیسالمی‪ ،‬بە پێویستی دەزانێت منحەی حزب و رێكخراوەكان‬ ‫بەپێی یاسایەك بێت بۆ ئەوەی رێگە بگیرێت لە گەندەڵی و‬ ‫بەفیڕۆدانی سامانی گشتی‪ ،‬بە روون و ئاشكرا دیاربێت كە حزب‬ ‫و رێكخراوەكان بڕی چەند وەردەگرن و چۆن خەرجی دەكەن»‪.‬‬ ‫بەهۆی چاالك نەبوونی ئەو دەزگایەوە‪ ،‬عەلی حەمە ساڵح‬ ‫دەڵێت «تائێستا شتێكمان نیە بە ناوی دیوانی چاودێری‬ ‫دارایی‪ ،‬بگرە ئەو پارەیەی كە لە دیوانی چاودێری دارایی سەرف‬ ‫دەكرێت‪ ،‬بە فیڕۆدانێكی ترە‪ ،‬بۆ نمونە ساڵی پار نزیكەی دە‬ ‫ملیار دینار تەنها بۆ خەرجیەكانی بەكاربردنی ئەو دەزگایە‬ ‫تەرخانكراوە‪ ،‬كەواتە خودی دیوانی چاودێری دارایی‪ ،‬پارەی‬ ‫گشتی بەفیڕۆ دەدات»‪.‬‬ ‫دكتۆر مەحەمەد سەلمان‪ ،‬شارەزا لە بواری ئابوری‪ ،‬پێچەوانەی‬ ‫بۆچونەكانی تر‪ ،‬پێیوایە ئەو دەزگایە كاری زۆرباشیان كردووە‪،‬‬ ‫ئەو دەڵێت «دیفاعیان لێناكەم‪ ،‬بەاڵم نوێنەرییان لە سەرجەم‬ ‫دامودەزگاكانی حكومەت هەیە‪ ،‬مانگانە راپۆڕتی خۆیان دەكەن‬ ‫و كەموكورتیەكان نیشاندەدەن‪ ،‬لە ئێستاشدا ئەو دەزگایە‬ ‫بەرەو رێكسختەوە دەروات‪ ،‬چونكە لە رب��رادوودا فشارێكی‬ ‫زۆریان لەسەر بووە»‪.‬‬ ‫ناوبراو ئەوەشی دووپاتكردەوە كە گوناحە بڵێن دیوانی‬ ‫چاودێری دارای��ی ك��اری ن��ەك��ردووە‪ ،‬بەڵكو بە ئەركی خۆی‬ ‫هەڵساوە‪.‬‬ ‫ماوەیەكە دیوانی چاودێری دارایی بێ سەرۆكە‪ ،‬زیاتر لە چەند‬ ‫مانگێكە ناوبراو دەستی لە كاركێشاوەتەوە‪ ،‬بۆ ئەوەی زانیار‬ ‫و ورد و پوختمان دەست بكەوێت‪ ،‬سەردانی چاودێری دارایی‬ ‫هەرێممان كرد‪ ،‬بەاڵم وەكیل سەرۆك ئامادەنەبوو لێدوان بۆ‬ ‫راگەیاندنەكان بدات‪ ،‬بەپێی ئەو زانیارییانەی كە دەست پرس‬ ‫كەوتوون‪ ،‬بەپێی بڕیارێك هیچ كەسێك بۆی نیە لێدوان بۆ‬ ‫رۆژنامەنوسان بدات‪ ،‬ئەوەش خۆی لە خۆیدا سەدەها پرسیار‬ ‫بۆ ئێمەی رۆژنامەنوس دروستدەكات‪.‬‬ ‫ع��ەدن��ان عوسمان كە زان��ی��اری لەسەر س��ەرۆك��ی دەست‬ ‫لە كاركێشاوە ئەو دەزگایە هەیە‪ ،‬دەڵێت «كەسێكی بێ‬

‫*م��رورێ��ك ل��ەالی شەقامی زێرەڤانی بە سەیارەی‬ ‫فەرمانگەكەی و رەقەمی شین بە بەرچاوی خەڵكەوە‬ ‫تێپەری و خۆشی نەبەستبۆە‪.‬‬ ‫(گۆزە لە دەست كابانی بشكێ دەنگی لێ نایە)‬ ‫*لە باخچەیەكی ساوایان شەش حەوت منداڵیان وەكو‬ ‫نموونەی زیرەكی و عاقڵی هەڵبژارد تاكو دیاریان بدەنێ‪،‬‬ ‫دەزانن دیارییەكان چەند بوون؟ (‪ )5000‬پێنج هەزار‬ ‫(ئێ كاكە واڵتێكی وەك ئێمە فەقیری بێ نەوت و بودجە‬ ‫و داهات‪ ،‬ئەوەندەش باشە)‬ ‫*برادەرێك نووسراوێكی بردبووە وەزارت��ی دارای��ی و‬ ‫منحەیەكی هەبوو دەیویست وەریبگرێت‪ ،‬پاش بێنە و‬ ‫بەردەیەكی زۆر پێیان گوتبوو نوسراوەكەت بووە قوربانی‬ ‫حازریان‪.‬‬ ‫(ئ��ەوە ناشەفافیەت و گەندەڵیە‪ ،‬داوا لە پەرلەمان‬ ‫دەكەین لیژنەی بۆ دابنێ)‬ ‫*كۆمپانیایەكی فرۆشتنی س��ەی��ارەی مودێل ت��ازە‪،‬‬ ‫لە رێكالمێكیدا بۆ سەریارەكەی نووسیویەتی «بەرەوە‬ ‫پێشتر»‪ ،‬ئەوەش بەمانا كوردییە پەتییەكەی‪ ،‬یەعنی‪،‬‬ ‫گەڕانەوە بۆ سەردەمی سرێشن و جێب و پۆڵۆنی‪.‬‬ ‫(سەد خۆزگەمان بە پەستەكانی هەولێرێ)‬ ‫*ب��ەڕێ��وەب��ەری پۆلیسی هاتوچۆی ف�ڵان شوێن لە‬ ‫كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا گوتبووی بەپێی ئەو ئامارەی‬ ‫كە لەبەر دەستمانە لە شەش مانگی راب��ردوودا تا ئێستا‬ ‫ساڵی ‪2010‬؟‬ ‫(شێستی مانگە)‬ ‫*دەزگ��ای كەشناسی هەرێمی كوردستان زۆر خۆشە‪،‬‬ ‫هەموو جارێ لە بارەی باڵوكردنەوەی زانیاری پێشوختە‬ ‫یەكسەر كۆپی دەزگاكانی واڵتانی دەوروبەر دەكات‪.‬‬ ‫(ئەویش هەر باشە دوو سێ كوڕە فەقیر نانی لێ دەخۆن)‬ ‫توانابوو‪ ،‬دانانەكەشی زۆر نائوسولی بوو‪ ،‬پیاوێكی بێ ئاگا لە‬ ‫كوردستان و زمانی كوردیشی نەدەزانی‪ ،‬بەو شێوەیەش كراوەتە‬ ‫سەرۆكێكی دەزگایەكی گرنگ بێگومان پڕۆژەكانی بەو شێوەیە‬ ‫شكست دێنێت»‪.‬‬ ‫هیوا سابیر بەرپرسی سەنتەری گارە‪ ،‬پێیوایە چاودێری دارایی‬ ‫تەواو بە ئەركی خۆی هەڵساوە‪ ،‬وەك خۆی وتی «وەزارەتی‬ ‫دارای���ی بەخشینێك دەدات بە سەنتەر و رێكخراوەكان‪،‬‬ ‫لەبەرامبەردا داوای چۆنیەتی سەرف كردنی ئەو بەخشینە‬ ‫دەكات لە ڕێگەی تەسفیەی حیسابات و دیكۆمێنتی كار و‬ ‫پڕۆژەكان بە وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی و سیدی»‪.‬‬

‫رۆژنامەنوسێك‪ :‬شتێكمان نیە بە‬ ‫ناوی دیوانی چاودێری دارایی‬

‫عەدنان عوسمان‪« :‬سەرۆکی دیوانی‬ ‫چاودێری كەسێكی بێ توانا بوو‪،‬‬ ‫دانانەكەشی زۆر نائوسولی بوو‪،‬‬ ‫پیاوێكی بێ ئاگا لە كوردستان و‬ ‫زمانی كوردیشی نەدەزانی»‬


‫‪www.lawanikurdistan.org‬‬

‫ژمار ‌ه ‪157‬‬

‫‪2012/06/19‬‬

‫‪5‬‬

‫فەیسبووك شەری‬ ‫حزبەكانی لە‬ ‫چەكداریەوە‬ ‫گواستەوە بۆ‬ ‫ئینتەرنێت‬ ‫بەدواداچون‪ :‬پرس‬

‫دوای ئەوەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان‪ ،‬لە‬ ‫چواچێوەی بەیاننامەیەكی فەرمیدا خۆی بێبەریكرد لە سەرجەم ئەو‬ ‫پەیج و پێگانەی كە لە تۆڕی كۆمەاڵیەتی فەیسبوك بە ناوی پارتیەوە‬ ‫كراوە‪ ،‬پاشانیش یەكێتی بە هەمان شێوەی پارتی لە بەیاننامەیەكدا‪،‬‬ ‫روونیان كردەوە كە خاوەنی هیچ پەیجێك نین جگە لە چەند پەیجێكی‬ ‫ئاماژە پێكراو‪ ،‬هەروەها مەكتەبی راگەیاندنی یەكگرتووی ئیسالمیش‬ ‫بە هەمان شێوە‪ ،‬رایانگەیاند جگە لە پەیجی مەكتەبی راگەیاندن‪،‬‬ ‫خاوەنی هیچ پەیجێكی ترنین‪ ،‬بەاڵم لە سەر تۆڕی كۆمەاڵیەتی‬ ‫فەیسبوك‪ ،‬زۆرترین پەیج بە ناوی حزب و الیەنە سیاسیەكانەوە‬ ‫كراوە‪ ،‬گەیشتۆتەوە ئەو رادەیەی الیەنگر و پشتیوانانی فاڵن و فیسار‬ ‫كەس‪ ،...‬پەیجی بۆ دروستكراوە‪ .‬ئەم پەیجانەش بەشداری ملمالنێ‬ ‫و رووداوە سیاسییەكان دەكەن‪ .‬لەم بارەیەوە هەفتانەی پرس ئەم‬ ‫بەدواداچونەی كردووە‪.‬‬ ‫پەیجە سیاسیەكان‪ ،‬لەالیەن كەسانی سیاسیەوە هاوكاری دەكرێن‬ ‫بەپێی ئەو زانیارییانەی كە «پرس» كۆیكردونەتەوە‪ ،‬سەرجەم‬ ‫ئەو پەیجانەی كە الیەنە سیاسیەكان خۆیان لێ بێبەری كردووە‪ ،‬لە‬ ‫الیەن بەرپرسانی حزبی سەرپەرشتی دەكرێن و هاوكاری ماددی و‬ ‫مەعنەوی ئەو كەسانە دەكەن كە رۆژانە پێوەی خەریك دەبن‪ .‬بەشێك‬ ‫لە سەرپەرشتیارانی ئەو پەیجانەش نایشارنەوە كە الیەنگر و ئەندامانی‬ ‫حزبەكانن‪.‬‬ ‫پەیجی الیەنگرانی پارتی و بارزانی لە فەیسبوك‪ ،‬كە پێگەیەكی‬ ‫بەهێزی الیەنگر و ئەندامانی پارتیە لە تۆڕی كۆمەاڵیەتی فەیسبوك‪،‬‬ ‫ئەو پەیجە ژمارەی ئەندامانی گەیشتۆتە نزیكەی بیست و حەوت هەزار‬ ‫ئەندام‪ ،‬هەروەها كوڕێكی گەنج بە ناوی»پیران ئەمیر» سەرپەرشتی‬ ‫دەكات‪ ،‬چەند كەسێكی هاوڕێشی هاوكاری دەكات لە دانانی بابەتەكان‪،‬‬ ‫پیران دەربارەی مەبەست لە دروستكردنی ئەو پەیجە روونی كردەوە‬ ‫«ئامانج خزمەتكردنە لەسەر رێبازی كوردایەتی و بارزانی‪ ،‬هەروەها‬ ‫پەیجەكەمان لە نوسین و باڵوكراوەكانیدا رەچاوی ئەتەكێتی كاری‬ ‫رۆژنامەوانی و ئەخالقی دەك��ات و دوور لە تەشهیر و سوكایەتی‬ ‫بابەتەكانی باڵودەكاتەوە»‪.‬‬ ‫پەیجی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئایندە‪ ،‬پەیجێكی تازەیە‬ ‫و ژمارەی ئەندامانی نزیكەی دوو سەد و پەنجا كەسە‪ ،‬ئەگەرچی‬ ‫خاوەنەكەی ئامادە نەبوو خۆی بە پرس بناسێنێت‪ ،‬بەاڵم لە وەاڵمی‬ ‫ئەو نامەیەی كە پرس بۆی ناردووە‪ ،‬دەڵێت «ئێمە الیەنگری یەكێتین‬ ‫و لە رێگەی ئەو پەیجەوە دەمانەوێت خزمەت بە حزبەكەمان بكەین»‪.‬‬ ‫هاوكات پەیجی هەڵۆكانی پارتی‪ ،‬كە ژمارەی ئەندامانی نزیكەی‬ ‫هەشت سەد ئەندامە‪ ،‬كچێك بەڕێوەی دەب��ات بە ناوی «شوشە‬ ‫ئەحمەد» ناوبراو بۆ پرس دووپاتی دەكردەوە كە سەر بە هیچ حزبێك‬ ‫نین‪ ،‬بەاڵم خۆشەویستیان بۆ پارتی وایكردەوە ئەو پەیجە دروست‬ ‫بكەن»‪.‬‬ ‫پەیجی كوڕانی یەكگرتوو لە كوردستان‪ ،‬ئەگەرچی ژمارەی ئەندامانی‬ ‫لەسەر الپەرەكەی دیارنییە‪ ،‬كوڕێكی گەنج بە ناوی كامەران بەڕێوەی‬ ‫دەبات‪ ،‬ئەو كوڕە دوای دەرچوونی بەیاننامەكەی یەكگرتوو سەبارەت‬ ‫بەو پەیجانەی كە بە ناو یەكگرتووە ك��راوە‪ ،‬ئامادەیە پەیجەكەی‬ ‫دابخات‪ ،‬ئەو دەڵێ «لەبەر خۆشەویستم بۆ ئەو حزبە ئەو پەیجەم‬ ‫كردۆتەوە و ئامادەشم پەیجەكەم دابخەم»‪.‬‬ ‫جەوهەر سرێشمەیی‪ ،‬چاودێری سیاسی لە وەاڵمی ئەواندا دەڵێت‬ ‫«زۆرجار حزب و الیەنە سیاسیەكان لە رێگەی راگەیاندنەكانیانەوە‬ ‫بێبەری بونی خۆیان لەو پەیجانە رادەگەیەنن‪ ،‬كەواتە دەگەینە ئەو‬

‫سەرپەرشتیاری پەیجی یەكێتی‬ ‫نیشتیمانی كوردستان ئایندەیە‪ :‬لە‬ ‫كاتی ملمالنێیە حزبیەكاندا ناچارین‬ ‫بەشداری بكەین‬

‫نایشارێتەوە لە كاتی ملمالنێیە حزبیەكاندا ناچارن بەشداری بكەن‬ ‫و لە ئەنجامدا شەڕی راگەیاندنی الیەنە سیاسیەكانی لێدەكەوێتەوە‪.‬‬ ‫بەاڵم سەرپەرشتیاری پەیجی الیەنگرانی پارتی و بارزانی دووپاتی‬ ‫دەكاتەوە‪ ،‬كە خۆیان پاراستووە لە دەربڕینی قسەی نەشیاو و‬ ‫ناشیرین‪ ،‬ئەو دەڵێ «تائێستا شتێكمان باڵونەكردۆتەوە كە دووربێت‬ ‫لە ئەتەكێتی كاری رۆژنامەنوسی»‪.‬‬

‫سەرپەرشتیاری پەیجی كوڕانی‬ ‫یەكگرتوو لە كوردستان‪ :‬پەیجەكەم‬ ‫دادەخەم‪ ،‬نامەوێت چیتر وەاڵمی‬ ‫جنێوی خەڵك بدەمەوە‬

‫زانیاری ورد و نهێنی‪ ،‬جێگای پرسارە‬ ‫زۆرجار ئەو پەیجانە بابەتی سیاسی گرنگ و زانیاری زۆر ورد و‬ ‫نهێنی‪ ،‬باڵودەكەنەوە كە خەڵكێكی ئاسایی زەحمەتە بتوانێت ئەو‬ ‫بابەتە سیاسیانە بنوسێت و ئەو زانیارییە وردان��ەش وەربگرێت و‬ ‫باڵوی بكاتەوە‪ ،‬هاوكات شتی زۆر نهێنی لەو پەیجانە لەسەر یەكتر‬ ‫باڵودەكرێتەوە كە كەم خەڵك دەیزانێت‪ ،‬ئەوەش ئەو پرسیارە دروست‬ ‫دەكات‪ ،‬ئەگەر كەسانی بەرپرس لە پاڵ ئەو پەیجانەوە نەبن دەبێت‬ ‫كێ بێت‪ ،‬یاخود بۆچی سەرپەرشتیارانی پەیجەكان ئامادەنین خۆیان‬ ‫ئاشكرا بكەن؟ جەوهەر سرێشمەیی هاوڕاییە لەگەڵ ئەو بۆچونە و‬ ‫پێیوایە كەسانی بەرپرس لە پاڵ ئەو پەیجانەن‪ ،‬ئەو دەڵێت «ئەو‬ ‫نوسینە دژانەی كە بەرامبەر یەكتری دەیكەن قسەی سیاسی و الیەنە‬ ‫سیاسیەكانە‪ ،‬نەوەك قسەی هاواڵتیەكی سادەبێت‪ ،‬كە بە ناوی ئەوانەوە‬ ‫قسە بكات‪ ،‬چونكە زۆرجار زانیاری ورد و نهێنی باڵودەكەنەوە‪ ،‬بۆیە‬ ‫گومانی ئەوە دەكرێت كە الیەنی سیاسی یاخود كەسانی سیاسی لە‬ ‫پاڵ ئەمەوەبن»‪.‬‬ ‫لە بەرامبەر قسەكانی جەوهەر سرێشمەیی‪ ،‬ئاسۆس هەردی دەڵێت‬ ‫«مەرج نیە ئەو نوسینانەی كە لەو پەیجانە دەنوسرێت‪ ،‬قسەی‬ ‫كەسایەتیە سیاسیەكان بێت‪ ،‬چی تێدایە كە گەنجێكی خوێندەوار‬ ‫بۆچونی بەو شێوەیە بێت‪ ،‬بە پێچەوانەوە ئەوەی لەو پەیجانە دەیبینم‬ ‫هێرشكردنە سەر یەكتری و ناشیرینكردنی الیەنەكەی ترە»‪.‬‬ ‫بەاڵم‪ ،‬پیران ئەمیر‪ ،‬تەئكیدیشی كردەوە‪ ،‬كە ئەوان سەربەخۆیانە‬ ‫كاردەكەن و ناچنە ژێر باڵی هیچ بەرپرسێكەوە‪ ،‬هەر بەو شێوەیەش‬ ‫ب���ەردەوام دەب��ن و سەرجەم ئەو بابەتانەی كە لە پەیجەكەیان‬ ‫باڵودەكرێتەوە‪ ،‬بە ناوی خودی نوسەرەكانەوە دەكرێت و تەنانەت‬ ‫ئامادەشن بچنە بەردەم دادگا‪.‬‬

‫چاودێرێكی سیاسی‪ :‬ئەو نوسینە‬ ‫دژانەی كە بەرامبەر یەكتری‬ ‫دەیكەن قسەی سیاسی و الیەنە‬ ‫سیاسیەكانە‪ ،‬نەوەك قسەی‬ ‫هاواڵتیەكی سادە‬

‫ئەنجامەی ئەگەر كەسانی سیاسی لە پاڵەوەبێت ئەوا بەشێوەیەكی‬ ‫ناڕاستەوخۆیە»‪.‬‬ ‫هاوكات ئاسۆس هەردیی رۆژنامەنوس‪ ،‬پێیوایە الیەنەكان پێیان‬ ‫ناخۆش نیە‪ ،‬كە ئەو پەیجانەیان بە ناوكراوە و بە ئارەزوی خۆیان قسە‬ ‫بە الیەنی بەرامبەریان بڵێن كە بە دڵیان نین‪ ،‬دواتریش بڵێن پەیوەندی‬ ‫بە ئێمەوە نیە‪ ،‬ئەو بۆ پرس وتی «بەڕاستی نازانم‪ ،‬كە ئایا لە ژێرەوە‬ ‫لەالیەن حزبەكانەوە هاوكاری دەكرێن یاخود سەر بە ئەوان»‪.‬‬ ‫وەاڵم نەدانەوەی بەشێك لە پەیجەكان‬ ‫هەرچی پەیجەكانی (من یەكێتیم و خوێنم سەوزە‪ ،‬ئەلجەزیرە‬ ‫كوردش‪ ،‬پەیجەكانی ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەنجومەنی‬ ‫بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری لیدز‪ ،‬و الیەنگرانی كۆمەڵی ئیسالمی‪،‬‬ ‫و الیەنگرانی كۆمەڵ‪ ،‬الیەنگرانی بزوتنەوە)‪ ،‬ئامادەنین وەاڵمی یەك‬ ‫پرسیاری پرس بدەنەوە‪.‬‬ ‫كارابونی پەیجەكان لەكاتی رووداوە سیاسیەكان‬ ‫لە كاتی هاتنە پێشەوەی هەر رووداوێكی سیاسی‪ ،‬راستەوخۆ ئەو‬ ‫پەیجانە كارادەبن‪ ،‬بە جۆرێك ئەمال‪ ،‬الیەنەكەی تر تۆمەتباردەكات‬ ‫و جێنو و قسەی ناشیرن بە یەكتر و سەركردەی حزبەكانیان‬ ‫دەدەن‪ ،‬ئەگەرچی بەشێكی زۆر لە پەیجەكان لەو روانگەیەوە‬ ‫خۆیان نەپاراستووە لە دەربڕینی قسەی ناشیرین بەرامبەر یەكتری‪،‬‬ ‫سەرپەرشتیاری پەیجی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئایندەیە‪،‬‬

‫گرنگیدان بە بابەتی سیاسی‬ ‫زۆربەی ئەو پەیجانە گرنگی بە بابەتی سیاسی دەدەن‪ ،‬بەجۆرێك‬ ‫هەندێك شت باس دەكەن بێ ئەوەی سنورێك دابنێن بۆخۆیان‪،‬‬ ‫بە بۆچونی ئاسۆس هەردی‪ ،‬لەو نێوەندەدا حزبەكان سوودیشیان‬ ‫لێیوەرگرتووە‪ ،‬چونكە ئەوەی ناتوانن بە رەسمی بیڵێن لە رێگەی ئەو‬ ‫پەیجانەوە بە ناڕاستەوخۆ دەیڵێن»‪.‬‬ ‫هەروەها سەرپەرشتیاری پەیجی كوڕانی یەكگرتوو دەڵێ «زیاتر‬ ‫گرنگی بە بابەتی سیاسی دەدەم و زۆرجاریش لەرێگەی پەیجەكەمەوە‬ ‫وەاڵم��ی ئەو پەیجانە دەدەم��ەوە كە درۆ و بوختان بۆ یەكگرتوو‬ ‫هەڵدەبەستن»‪.‬‬


‫‪6‬‬

‫ژماره‌ ‪157‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.org‬‬

‫‪2012/06/19‬‬

‫پەرلەمانتاران‪ ،‬لەنوێنەرایە تییەوە‪ ،‬بۆشكاندنی یەكتری‬ ‫ئا‪ :‬پرس‬

‫لەم خولەی پەرلەمانی كوردستاندا‪ ،‬زۆرترین دەمەقاڵە وقسەی‬ ‫توند لە نێوان پەرلەمانتارانی سەربەحزبەكانی ئۆپۆزسیۆن و‬ ‫حزبەكانی دەسەاڵت روویداوە‪ ،‬بەتایبەتی‪،‬زۆرترین موناقەشە‬ ‫و توندی لە نێوان پەرلەمانتارانداهەیە‪ .‬بەپێی زانیارییەكان‬ ‫لە یەكێك لە دانیشتنەكانی پەرلەمان تایبەت بە بودجە‪،‬‬ ‫پەرلەمانتارێكی ئۆپۆزسیۆن و لیستی كوردستانی دەمەقاڵەیان‬ ‫بووە و جوێنو و قسەی ناشرینیان بەیەكتری وتووە‪ ،‬هەندێكجار‬ ‫ئەوموناقەشەیە دەچێتە خانەی یەكتری شكاندنەوە‪.‬‬ ‫سەبارەت بەمبابەتە‪ ،‬ساالر بابە شێخ‪ ،‬بەرێوەبەری نووسینی‬ ‫هەفتەنامەی میدیا‪ ،‬روونی دەكاتەوە كە پەرلەمان شوێنێكی‬ ‫هەستیارە و پەرلەمانتارانیش لە هەمووچین و توێژو ئایدیایەكی‬ ‫جیاواز پێكدێن ومافی خۆشیانە لەڕوانگەی تایبەتی خۆیانەوە‬ ‫داكۆكی لەخواستەكانی دەنگپێدەرانیان بكەن‪ ،‬هەر ئەوفرەڕایی‬ ‫و فرەحزبی و رەهەندە عەلمانی وئایینییانەشە كە وادەكەن‪،‬‬ ‫پڕۆژە و پڕۆژە یاساكانش كاروگفتۆگۆی زیاتری لەسەربكرێ‪.‬‬ ‫ناو براو ئەوەشی وت «مخابن لەهەندێك پەرلەماندا (نموونەی‬ ‫پەرلەمانی ئۆكڕاین) لەمدواییانەدا شاهیدی بەرخوردی فیزیكی‬ ‫(شەڕەشەق) بووین‪ ،‬لەپەرلەمانی كوردستانیش لەگەڵ رێزم بۆ‬ ‫پەرلەمانتاران‪ ،‬ئەگەرگشتاندن نەكەین‪ ،‬دەكرێ بگوترێ نەبوونی‬ ‫هێزی تێگەیشتن و لەخۆتێگەیاندنی زۆربەی پەرلەمانتاران‬ ‫وایكردووە‪ ،‬هۆڵی پەرلەمان ببێتە گۆڕەپانی رمبازی ونەفیكردن‬ ‫و (عەرزی عەزەاڵت) ـی خەتپێدراوەكانی هزرخەسێندراوی‬ ‫پاشكۆی حزبی‪ ،‬كە بەرژەوەندی بزووتنەوە و حزبەكەیان‬ ‫گەلێك لەپێش بەرژەوەندی گشتی دەبینن‪ ،‬بۆیە بۆشكاندنی‬ ‫قورسایی پەرلەمانی كوردستان‪ ،‬جیا لەقبووڵ نەكردنی یەكتر‪،‬‬ ‫تەنانەت پەنا بۆسووكایەتی بەیەكدیدەبەن»‪.‬‬ ‫بابەشێخ ئەوجۆرەرە فتاروقسانەی پەرلەمانتاران بەمجۆرە‬

‫شرۆڤەدەكات «هۆكاری سەرەكیی ئەوتوندوتیژییانە و ئاكارە‬ ‫ناڕەوا و نەشیاوە شیان تەنیا بۆ مزایدەی سیاسی و وەرگرتنی‬ ‫دەس��ەاڵت وهێشتنەوەی دەس��ەاڵت دەگەڕێتەوە‪ .‬كەسی ژیر‬ ‫لەگەڵ پەرلەمانێكی كارتۆنی نییە‪ ،‬بەاڵم هەمانە ژیری فەرزی‬ ‫دەكات‪ ،‬النی كەم ئەو دیالۆگە نەرمەی كە لەگەڵ نەیارانی گەل‬ ‫هەمانە‪ ،‬بیگوازینەوە بۆنێوهۆڵی پەرلەمان وئەوخوشك وبرا‬ ‫نەتەوەییانەی كەوەك پەرلەمانتار هەڵبژاردەی گەلن‪ ،‬بەچاوی‬ ‫دوژمن سەیری یەكترنەكەن»‪ .‬داواش دەكات دۆخی كوردستان‬ ‫زۆرهەستیارە وكاتی ئەوە هاتووە بیرۆكەی خۆخۆری وپاشماوە‬ ‫وئاسەوارەكانی شەڕی خۆكوژی بۆهەتایی لەگۆڕبنرێن‪.‬‬ ‫پەیمان ع��ی��زەدەی��ن‪ ،‬ئەندامی پەرلەمانی كوردستان‬ ‫لەفراكسیۆنی گۆڕان‪ ،‬ئەو جۆرە رەفتاروقسانەی پەرلەمانتاران‬ ‫بەسوكایەت یوتەشهیرلێك ناداتەو ەو بەئاسایی دەبینێت‪.‬‬ ‫پەیمان عیزەدین وتی «حاڵەتێكی تەندروستە كەئەندامانی‬ ‫پەرلەمان بیروراجیاوزەكانیان لەبەرامبەر یەكتردەرببڕن‪،‬‬ ‫بەتایبەتی لەنێوان دەسەاڵت وئۆپۆزسیۆندا كە دووئاراستەی‬ ‫جیاوازیان هەیە‪ ،‬بۆیە ئاساییە قسەی دژبەیەكیان هەبێت‪.‬‬ ‫بەاڵم دەكرێ لەدەرەوەی پەرلەمان هاوڕێی یەكتربن»‪.‬‬ ‫وتیشی «هیچ كات ئەوقسە وجیاوازیانە نەچۆتە خانەی‬ ‫تەشهیر پێكردنەوە»‪.‬‬ ‫بەبڕوای ئەسعەد بابان‪ ،‬چاودێری سیاسی‪ ،‬پەرلەمانتاریش‬ ‫تاكێكی ئەم كۆمەڵگایەیه و وەك زۆربەی هاواڵتیان بێبەش‬ ‫نابێت لەكاریگەری و كاردانەوەكانی دواكەوتنی بودجە و‬ ‫بەمشێوه تێپەڕاندنی وبگره پەرلەمانتار چەند هێندەی‬ ‫تاكەكانی دیكه ئەمكار یگەری وگوشارەیان لەسەرچڕببێتەوە‪.‬‬ ‫بابان زێتردوواووتی «دواكەوتنی بودجه وگوشاره جۆرا وجۆره‬ ‫سیاسی ودەروونییەكان وادەكات ئەمجۆره رووداوانه دروستبن‬ ‫و‪ ،،‬كەپێی دەگوترێت جنێو یانشتێكی لەمجۆرە‪ ،‬كەخودی‬ ‫ئەم بەكارهێنانی جنێوەش رۆژانه لەگفتوگۆكانی زۆربەی هەره‬

‫زۆری تاكەكانی كورد دابە دیدەكرێت‪ ،‬واتە شتێكیان نەگوتووە‬ ‫كە لە نەریتی رۆژانەی ژیانی كورد دوور بێت»‪.‬‬ ‫چاودێرەكە لە رووی زانستی كۆمەڵناسییەوە ئاماژە بە‬ ‫حاڵەتەكە دەك��ات و دەڵێت‪« :‬لە رووی كۆمەڵناسییەوە‬ ‫بەكارهێنەری ئەم دەستەواژانە دەتوانێت بەپێی بەكارهێنەرانی‬ ‫كاردانەوە و سزای جۆراوجۆریشی هەبێت‪ .‬بۆ نمونە لە چەند‬ ‫مانگی راب��ردوودا بینیمان لە پەرلەمانی ئۆكرانیا و توركیا‬ ‫پێكداهەڵپژان و فەالقەكردنیش لە پەرلەمانەكانیاندا رووی‬ ‫دا و دواتریش مامەڵەی یاساییان لەگەڵدا كرا‪ ،‬بۆیە دەبێ‬ ‫ئەو دوو پەرلەمانتارەی هەرێمی كوردستانیش بەو پێیەی‬ ‫بەحوكمی پۆستەكەیان وەجهێكی رەسمیان بەو دەستەواژانە‬ ‫داوە و لە ناوەندی بڕیاردان لەسەر گەل ئەو دەستەواژانەیان‬ ‫بەكار هێناوە بە پشتی قایمی و بە پشتبەستن بە تێپەڕاندنی‬ ‫ئەوەی پێیدەگوتری «ئادابی عامە» ریێوشوێنی یاساییان لە‬ ‫دژ بگرێتە بەر‪ ،‬كە ئادابی عامەش لە چەندین پرۆژەییاسای‬ ‫پەرلەماندا ئاماژەی پێدراوه»‪.‬‬ ‫ئەسعەد بابان هۆشداری دا ئەگەر بودجەی ئەمساڵ بەم‬ ‫شێوەیە تێبپەڕێنرێت ئەم ئاڵۆزی و شەڕە دەگوازرێتەوە بۆ‬ ‫پەیوەندی نێوان تاكەكان و سەر شەقامەكانیش‪.‬‬ ‫عەبدولسەالم بەرواری‪ ،‬ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر‬ ‫لیستی پارتی‪ ،‬ئاماژە بەوە دەكات ئەگەر قسەی توندیش لە‬ ‫نێوان پەرلەمانتاراندا بكرێت‪ ،‬ئەوا لە روانگەیەكی سیاسییەوە‬ ‫ئەو قسانە دەكرێت‪ ،‬چونكە هەر پەرلەمانتارێك سەربە حزبێكە‬ ‫و دەیەوێ سوود لەو دەرفەتە وەربگرێت‪ ،‬نەك لە روانگەی‬ ‫یاساییەوە‪.‬‬ ‫رەتیشی دەكاتەوە لە ماوەی ئەم سێ ساڵەدا لە نێوان‬ ‫پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن و لیستی كوردستانی قسەی‬ ‫ناشیرین و تەشهیر روویدابێت‬


‫‪www.lawanikurdistan.org‬‬

‫ژمار ‌ه ‪157‬‬

‫‪2012/06/19‬‬

‫‪7‬‬

‫نەجیبە عومەر‪ ،‬هاوسەرۆكی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان‪:‬‬

‫بە بڕوای ئێمە ئیسالمی سیاسی ناتوانێـت ببێتە‬ ‫وەاڵم بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی گەالن‬ ‫كورد لە رۆژئ��اوای كوردستان بەبەردەوامی لە‬ ‫تێكۆشاندایەو لەسەرەتای شۆڕشدا هەموو پارت‬ ‫و الیەنە كوردستانیەكان بەرەیەكی نەتەوەیی‬ ‫یەكگرتویان دروست كرد‪ ،‬بەاڵم پاشان ئەم بەرەیە‬ ‫بەدەستێوەردانی توركیا پارچە بوو‪.‬‬

‫دیمانە‪ :‬پرس‪ ،‬سلێمانی‬

‫پ‪ :‬رۆژهەاڵتی ناوەڕاست بە دۆخێكی ناسەقامگیر و گۆڕین‬ ‫دا تێپەڕ دەبێت‪ ،‬بەتایبەتی نیشتمانی عەرەبی‪ .‬سەرەتا‬ ‫بەم شۆڕشانە دەوت��را «بەهاری عەرەبی»‪ ،‬كەچی ئێستا‬ ‫دەوترێت «پاییزی دیموكراسی و بەهای ئیسالمی سیاسی»‪.‬‬ ‫خوێندنەوەی بەرێزتان بۆ دۆخی ئێستای رۆژهەاڵت و ئەنجامی‬ ‫شۆڕشەكان چییە و چۆنە؟‬ ‫و‪ :‬تێكۆشانی گەالن بۆ گۆڕینی سیستەمە بااڵدەستەكانە‪،‬‬ ‫ب��ەوات��ای گەیشتنە بۆ ئ���ازادی و بونیاتنانی سیتەمێكی‬ ‫دیموكراتیانە‪ ،‬كە نوێنەرایەتی هەموو چین و توێژ و ئاین‬ ‫وئاینزاكان بكات‪ .‬ئێمە پێمان وای��ە كە لەسەرەتادا ئەم‬ ‫جواڵنەوانە وەك بەهاری عەرەب بوو‪ .‬بەاڵم بە دەستێوەردانی‬ ‫دەوڵەتانی سەردەستی جیهانی‪ ،‬لەسەرو هەموویانەوە واڵتە‬ ‫یەكگرتووەكانی ئەمریكا‪ ،‬كار دەكەن كە هەموو هێزی ئۆپۆزسێۆن‬ ‫بێكاریگەر بكەن و‪ ،‬بەكاریان بهێنن لەپێناوی بەرژەوەندیەكانی‬ ‫خۆیان‪ .‬بۆئەوەی دارشتنەوەی دیزاینی رۆژهەاڵتی ناوەراست‬ ‫بەپێی بەرژەوەندیەكانی خۆیان بێت‪ .‬لەوچوارچێوەیەدا ئەو‬ ‫پاڵپشتیەی ئەمریكا دەیكات لە ئیسالمی سیاسی هەڵوێستێكی‬ ‫پراگماتیستی و كاتییە لە پێناوی پاراستنی بەرژەوەندیەكانی‬ ‫خۆی لە هەرێمەكەدا‪.‬‬ ‫بە ب��ڕوای ئێمە ئیسالمی سیاسی ناتوانێـت ببێتە وەاڵم‬ ‫بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی گەالن‪ .‬هەر بۆیە تێكۆشان و‬ ‫سەرهەڵدانی گەالن بەردەوام دەبێت تا بونیاتنانی سیتەمێكی‬ ‫دیموكراتیانە‪.‬‬

‫پ‪ :‬ئێستا ب��ارگ��رژی و ئاڵۆزییەك باكوری‬ ‫كوردستانی گرتۆتەوە‪ ،‬تۆ پێتوانییە ئەمجۆرە‬ ‫سیاسەتكردنەی توركیا‪ ،‬هەنگاوێك پرسی‬ ‫چ���ارەس���ەری دۆزی ك���ورد وەپ��اش��دەخ��ات و‬ ‫پاشگەزبوونەوەیە لە كرانەوەی دیموكراسی و‬ ‫چارەسەری دۆزی كورد دەك��رد كە ئاك پارتی‬ ‫بانگەشەی بۆ دەكرد؟‬ ‫و‪ :‬لەباكوری كوردستاندا تێكۆشانی گەلی‬ ‫كورد لە هەموو گۆڕەپانەكانی سیاسی‪ ،‬سەربازی‪،‬‬ ‫رۆشنبیری و كۆمەاڵیەتی‪ ،‬جەماوەریی گەیشتۆتە ئاستێكی‬ ‫بڵند‪ ،‬پرۆژەی بەناو كرانەوەی دیموكراتی حكومەتی ئاكەپە بۆ‬ ‫پاكتاوكردنی بزوتنەوەی ئازادیخوازانەی گەلی كورد بووە‪ .‬ئەم‬ ‫حكومەتە لە سەرەتای هاتنە سەر حوكمی لەساڵی ‪ 2002‬هەتا‬ ‫ئێستا زۆرترین كۆمەڵكوژی و پاكتاوكاری بەڕێوە بردووە لەسەر‬ ‫گەلی كورد‪ .‬لەرێگەی ئۆپەراسیۆنی سیاسی و سەربازیەوە‬ ‫زۆرترین چەكی كیمیاوی و قورسترین چەكی نەوەوی و ناپاڵمی‬ ‫بەكارهێناوە و لەمێژووی توركیادا جاریی یەكەمە نۆ هەزار‬ ‫خەڵكی مەدەنی لەزینداندا بەند كرابێـت‪ .‬لەم سەردەمەدا توركیا‬ ‫یەكەمین واڵتە لەجیهاندا كەزۆرترین ژنی سیاسی و منداڵی‬ ‫زیندان كردووە و تاوانی بێ سنور ئەنجامداوە‪ .‬كاتێك لەالیەن‬ ‫دەوڵەتی توركیاوە دانیشتن و چاوپێكەوتن لەگەڵ بەڕێز ڕێبەر‬ ‫ئۆجەالندا ئەنجامدراوە‪ ،‬لەژیر فشاری تێكۆشانی گەل دابووە‪.‬‬ ‫جارێكی تر بە مەبەستی بێدەنگكردنی دەنگی نارەزایی بووە‬ ‫بۆ ئەوەی ئەو قۆناخەی كەهەیە زیاتر درێژبكاتەوە و خواستی‬ ‫ئەوەی هەبوو كە رای گشتی بەم لێدوان و كارە روكەشیانەی‬ ‫هەڵخەڵەتێنێت‪ .‬بەاڵم گەلی كورد و بزوتنەوەی ئازادیخوازانەی‬ ‫گەلی كورد لەباكوری كوردستاندا هیچ كاتێك نەكەوتۆتە‬ ‫ناو داوەكانی دەوڵەتی توركیاوە‪ ،‬بەتایبەتی گەلەكۆمەكانی‬ ‫حكومەتی ئاكەپە لەالیەن ڕێبەر ئۆجەالنەوە بۆ رای گشتی‬ ‫ئاشكرا كراوە و پرۆژەی ئاشتی و چارەسەری دیموكراتیانەی‬ ‫پێشكەشی هەموو گەلی كورد و رای گشتی كردووە‪.‬‬ ‫پ‪ :‬چارەسەری دۆزی كورد لە توركیادا لە چیدا دەبینیتەوە؟‬ ‫و‪ :‬باشترین شێوازی چارەسەری كە خۆبەڕێوەبردنی دیموكراتیە‬ ‫لەالیەن كەجەكەو بەدەپەو ڕێبەر ئۆجەالنەوە پێشكەش كراوە‬ ‫و لەبواری كرداریەوە كاری باشی بۆ جێبەجێكردنی كراوە‪ .‬ئەو‬ ‫چاالكیە جەماوەریە دیموكراتیانەی گەل و ئەو بەرخودانیانەی‬ ‫كەسەرەرای كۆمەڵكوژییەكانی دەوڵەتی توركیا بەردەوامە و‬ ‫گەل لەسەرپێیە ئەوا هێزی خۆی لەو سیستەمە وەردەگرێت‪،‬‬ ‫كە ئیرادەیەكی دیموكراتیانەی خۆبەرێوەبردن لەناو گەلدا‬ ‫بونیاتنراوە و رۆژ بە رۆژ ئەم سیستەمە پەرە دەسێنێـت‪.‬‬

‫پ‪ :‬ك��ورد بە دەر نییە لە دۆخیی ئێستای رۆژه��ەاڵت‪،‬‬ ‫بەتایبەتی كە دۆخەكە كوردستانی رۆژئاوای گرتۆتەوە‪ ،‬ئایا‬ ‫پێگەی كورد لە گۆڕانكارییەكان و كەڵك وەرگرتنی لە دۆخەكە‬ ‫چییە و چۆن دەبێ؟‬ ‫و‪ :‬شۆڕشی گەلی كورد پێش گەلی عەرەب دەستی پێكردووە‪،‬‬ ‫لەبنەمادا بەرخودانی گەلی كورد ئیلهامی داوەت��ە گەالنی‬ ‫عەرەب‪ .‬لەرۆژی ئەمرۆداش بەهێزترین و دیموكراتخوازترین هێز‬ ‫تێكۆشانی گەلی كوردە لەرۆژهەاڵتی ناوەراستدا‪ .‬ئەم قۆناخە‬ ‫دەرفەتێكی گرنگە بۆ ئەوەی كورد چارەسەری دۆزی رەواكەی‬ ‫پ‪ :‬ماوەیەكە كێشە و گرژییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان‬ ‫بكات و مافەنەتەوەی و دیموكراتیەكانی بەدەست بهێنێت‪.‬‬ ‫بەاڵم بۆئەوەی كورد رۆڵی خۆی نەگێرێـت لەو گۆرانكاریانەداو و حكومەتی ناوەندی گەیشتوونەتە ئاستی تەقینەوە‪ ،‬ئێوە‬ ‫ئەم قۆناخە بەسەركەوتوویی تێنەپەرێنێت‪ ،‬بەهەموو شێوەیەك جەوهەری ئەو كێشانە لە چیدا دەبیننەوە؟‬ ‫و‪ :‬ئەوگرژی و ئاڵۆزیانەی كە لەسەرئاستی ئێراق و باشوری‬ ‫لەالیەن دەوڵەتانی سەردەست لەكوردستاندا پالنی دژە‬ ‫كورد بەڕێوەدەچێـت‪ .‬بەتایبەتی ئەوەی ئێستا دەبینن گەلی كوردستان بەڕێوە دەچێت‪ ،‬بەشێكی گرێدراوی عەقڵیەتی‬

‫نەتەوەپەرستی ع��ەرەب و هەڵوێستی حكومەتی ناوەندی‬ ‫بەغدادە كە هەتا ئێستا ئامادە نیە ئیرادەی نەتەوەی گەلی‬ ‫كورد بناسێت‪ .‬بەشێكی تری گرێدراوی ملمالنێكانی دەرەوەیە‬ ‫كە رەنگدانەوەی لەسەر ئێراق و باشوری كوردستان هەیە‪.‬‬ ‫ئ��ەوەی دەیبینین دووب���ەرە دروس��ت ب��ووە‪ ،‬بەرەیەكیان‬ ‫توركیا و سعودیە و قەتەرە كە ئەمریكا پاڵپشتی دەكات و‬ ‫بەرەیەكیشیان ئێران و بەرەی شیعە لە ئێراق كە روسیا و چین‬ ‫پشتیوانی لێدەكات‪ .‬ئەم دووبەرەیە هەندێك وەك بەرەی ئێران‬ ‫و ئەمریكا هەندێكیش وەك بەرەی سونە و شیعە ناو لێدەكەن‪.‬‬ ‫بەاڵم بەتێڕوانینی ئێمە هیچ یەك لەم بەرانە لەگەڵ گۆرانكاریدا‬ ‫نین و لەگەڵ چارەسەری دۆزی رەوای گەلی كوردا نین‪.‬‬ ‫ئێمە وەك پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان پێمانوایە‬ ‫كورد پێویستە نەبێتە بەشێك لەو ملمالنێیانە‪ ،‬چونكە هەر دوو‬ ‫بەرەی سونە و شیعە بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ بەرژەوەندیەكانی‬ ‫گەلی كوردا نین و توركیا و ئێرانیش بەهەمان شێوە سەركێشی‬ ‫شەڕ و كۆمەڵكوژی دەكەن‪.‬‬ ‫لەگەڵ ئەوەی نوری مالكی خاوەن زهنیەتێكی مەزهەبگەرا‬ ‫و نەتەوەپەرستە‪ .‬بەاڵم لەدەستوری ئێراقدا كۆمەڵێك كەم‬ ‫وكورتی جدی هەیە كە ئێستا مالیكی ل��ەدژی گەلی كورد‬ ‫بەكاری دەهێنێت‪.‬‬ ‫لەوانە پێناسە كردنی هێزی پێشمەرگە وەك پاسەوانی هەرێم‬ ‫یان پاسەوانی سنور‪ ،‬چەند خاڵێك كە لەدەستوردا جێگیر‬ ‫كراوە دەسەاڵتی زۆری داوەتە حكومەتی ناوەند و دەسەاڵتی‬ ‫هەرێمی فیدراڵی بەناوەندەوە گرێدراوە‪ .‬ئەو كەم و كورتیانەی‬ ‫كە لەمادەی ‪ 140‬هەیە و نەبۆتە گەرەنتی بۆ چارەسەركردنی‬ ‫ئەو جێگایانەی كە ناكۆكی لەسەرە‪ ،‬دیسان كێشەی فیدرالیەت‬ ‫و نەناسینی ئیرادەو نوێنەرایەتی سیاسی حكومەتی هەرێمی‬ ‫كوردستان لەو رێكخراوە نێودەوڵەتیانەی كە بارەگایان‬ ‫لەئێراقدا هەیە‪.‬‬ ‫پ‪ :‬ماوەیەكە هەستدەكرێت تێگەیشتن و هەماهەنگی لە‬ ‫نێوان دەسەاڵتی سیاسی هەرێم و سێ حزبە ئۆپۆزسیۆنەكە‬ ‫هەیە‪ ،‬خوێندنەوەتان بۆ ئەو پێوەندییه چییە؟‬ ‫و‪ :‬ئێمە پێمانوایە كە تەواوی كێشەكان بەگفتوگۆ چارەسەر‬ ‫دەكرێن‪ .‬هەرێمی كوردستان پێویستی بەبونیاتنانەوەیە‬ ‫بەشێوەیەكی دیموكراتیانه‪ .‬ئاواكردنی سیستەمێكی سیاسی‬ ‫وبەڕیوەبردنی دیموكراتیانە ئێمه هەمیشە پێداگریمان لە‬ ‫دیالۆگ و گفتووگۆكردۆتەوە كە ئەمەش پێویستی بە زهنیەتی‬ ‫یەكتر پەسەند كردن هەیە‪ .‬پێویستە زهنیەتی یەكتر سڕینەوە‬ ‫و یەكتر قەبوڵنەكردن تێپەرێندرێـت‪.‬‬ ‫ئەگەر دیموكراتیەت بەواتای راستەقینەی خۆبەڕێوەبردنی‬ ‫دیموكرایتانەی گەلە ئەوا بەواتایەكی تری هاتنەالیەكتری هەموو‬ ‫رەنگە جیاوازەكانه‪ .‬بۆ كۆتایی هێنانی هەموو گرژییەكانیش‬ ‫مەرجی بنکەی دابڕاندن لەو هەڵوێستانەی كە پشت بە هێزی‬ ‫دەرەك��ی دەبەستێت‪ .‬چونكە دەستێوەردانە دەرەكیەكان‬ ‫بەبەردەوامی كێشەكان ئاڵۆزتردەكەن‪ .‬بەاڵم بۆ ئەم قۆناخە‬ ‫گرنگ دەبینین كە بەزوترین كات دەستورێكی دیموكرایتانە‬ ‫بۆ هەرێمی كوردستان دابڕێژرێت‪ ،‬ئەو وەزارەتانەی كەیەكیان‬ ‫گرتۆتەوە وەزیرەكانیان بگۆڕێن بۆ خەڵكی سەربەخۆ بەتایبەتی‬ ‫وەزی��ری پێشمەرگە و دارای��ی و ناوخۆ‪ ،‬كە ئەمە هەنگاوێ‬ ‫دەبێت بۆ كەمكردنەوەی گەندەڵی و بەهێز كردنی متمانە‪.‬‬ ‫ئێمە پاڵپشتی هەر كارێكی پۆزەتیف دەكەین كەلەخزمەتی‬ ‫خەڵكدابێت‪.‬‬


‫‪8‬‬

‫ژماره‌ ‪157‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.org‬‬

‫‪2012/06/19‬‬

‫‪ 37‬كەناڵی كوردیی ئاسمانی‪ ،‬بە ناوەڕۆكی لۆكاڵییەوە‬

‫بەرپرسێكی وەزارەتی رۆشنبیری‪ :‬خەرجی سااڵنەی هەندێك كەناڵ‪ ،‬لە ‪3‬‬ ‫ملیۆن دۆالرە زیاترە‬ ‫بەدواداچون‪ :‬توانا شێخانی‬ ‫بەپێی ئامارێكی فەرمی كە وێنەیەكی دەست هەفتەنامەی پرس‬ ‫كەوتووە‪ 37 ،‬كەناڵی ئاسمانی كوردی هەیە‪ ،‬كە ‪ 20‬كەناڵ سەر بە حزب‬ ‫و الیەنە سیاسیەكانن‪ ،‬و ‪17‬شیان سەر بە كەرتی تایبەتن‪ ،‬هەروەها‬ ‫لەو ‪ 37‬كەناڵە ‪15‬یان پەخشیان لە دەرەوەی هەرێمی كوردستانە و‬ ‫ئەوانی تر لە ناوەوەی هەرێمن‪ .‬لەو ژمارەیەشدا تەنها چوار كەناڵیان‬ ‫تایبەتمەندن‪ ،‬ئەوانی تر رۆشنبیری گشتین‪ .‬بەرپرسێكی وەزارەتی‬ ‫رۆشنبیریش ئاشكرای دەكات‪ ،‬كە خەرجی هەر كەناڵێكی ئاسمانی‬ ‫سااڵنە نزیكەی سێ ملیۆن دۆالرە‪ ،‬لەم بەدواداچونەی هەفتەنامەی‬ ‫«پرس»دا زانیاری ورد لەسەر كەناڵە ئاسمانیە كوردییەكان بخوێننەوە‪.‬‬ ‫سەرچاوەی داهات و خەرجی كەناڵەكان؟‬ ‫ئەگەرچی تائێستا هیچ كەناڵێكی حزبی و كەرتی تایبەت‪ ،‬ئامادە نییە‬ ‫بەشێوەیەكی راست و دروست خەرجی و داهاتی مانگانە و سااڵنەی‬ ‫ئاشكرا بكات‪ ،‬بەاڵم روونە كە خەرجی كەناڵە حزبییەكان لەئەستۆی‬ ‫حزبە‪ .‬هەروەها ئەو چەند كەناڵەی كە سەر بە كەرتی تایبەتن زیاترینیان‬ ‫قسە لەسەر ئەوان دەكرێت‪ ،‬بۆیە هەمیشە دەوترێت خەرجی و داهاتی‬ ‫كەناڵەكان دیار نییە‪ ،‬ئایا چەندە و چەند نییە؟‬ ‫دكتۆر حەبیب كەركوكی‪ ،‬كە هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرایە لە بواری‬ ‫تەلەفزیۆن‪ ،‬ئاشكراكردنی سەرچاوەی داهات و خەرجی دەزگاكان بۆ‬ ‫خودی سیاسەتی دەزگاكە دەگەڕێنێتەوە كە ئایا سیاسەتی دەزگاكە‬ ‫كراوەیە یاخود داخ��راوە‪ ،‬ئەو دەڵێت «ئاشكر نەكردنی پارەكانیان‬ ‫ئەوە دەگەیەنێت كە بودجەیەكی زەخمیان هەیە‪ ،‬و لە سەرچاوەیەكی‬ ‫نادیارەوە وەریدەگرن»‪.‬‬ ‫فاروق عەلی بەرپرسی كەناڵی ئاسمانی پەیام لەبارەی بودجەی‬ ‫كەناڵەكەیەوە دەڵێت «سەرچاوەی دارایی تەلەفزیۆنی پەیام تەنها‬ ‫كۆمەڵی ئیسالمیە‪ ،‬بۆیە سااڵنە حزب پارەی بۆ تەرخان دەكات»‪.‬‬ ‫هەڵگورد جوندیانی‪ ،‬بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندنی وەزارەت��ی‬ ‫رۆشنبیری‪ ،‬ئاشكرای دەكات كە خەرجی هەندێك لە كەناڵە ئاسمانیەكان‪،‬‬ ‫سااڵنە زیاترە لە سێ ملیۆن دۆالر‪ ،‬ناوبراو زیاتر روونیكردەوە «خەرجی‬ ‫كەناڵی ئاسمانی گەلێك زۆرە‪ ،‬هەر كەناڵە و خەرجی جیاوازە بەپێی‬ ‫فراوانی پەخش و زۆری كارمەند و پەیامنێر و نوسینگەكانی‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بەگش��ی خەرجی كەناڵێكی هەواڵپێدەر زیاترە لەو كەنااڵنەی كە‬ ‫هەواڵپێدەر نین و خەرجی سااڵنەی هەندێكیان زیاترە لە ‪ 3‬ملیۆن‬ ‫دۆالر»‪.‬‬ ‫ئاسۆ حەمید لە كەناڵی ئاسمانی سپێدە راشكاوانە دەڵێت «بەپێی‬ ‫یاسا ئەو كەناڵە مولزەم نیە بەوەی داهاتەكەی بۆ خەڵك ئاشكرا بكات‪،‬‬ ‫چونكە سەر بە حزبە‪ ،‬چونكە لە كوردستان نەبۆتەوە عورف بۆ ئەوەی‬ ‫كەناڵەكان تێچوو و داهاتەكانیان ئاشكرا بكەن»‪.‬‬

‫رۆژنامەنوسێك‪ :‬كەناڵە ئاسمانیە‬ ‫كوردییەكان‪ ،‬تەنها دەیانەوێت‬ ‫بینەری كوردی تێر بكەن‪ ،‬بۆیە‬ ‫بەرنامەیان بە زمانی ئینگلیزی و‬ ‫عەرەبی نیە‬ ‫پسپۆرێكی بواری راگەیاندن‪ :‬ئەگەر‬ ‫راگەیاندنی كوردی دەیەوێت دەنگی‬ ‫بە جیهان بگات دەبێ بە زمانە‬ ‫جیهانیەكان بكەونە گەڕ‬ ‫مامۆستایەكی بەشی راگەیاندن‪:‬‬ ‫راگەیاندنی كوردی قەیران بۆ خەڵك‬ ‫دروست دەكات‬

‫مافە رەواكانی خۆی»‪.‬‬ ‫لە الیەكی دیكەوە ئاسۆ حەمید‪ ،‬بەرپرسی بەشی هەواڵ لە كەناڵی‬ ‫ئاسمانی سپێدە‪ ،‬لە گۆشەیەكی ترەوە دەڕوانێتە ئەم بابەتە و دەڵێت‬ ‫«كەناڵە كوردییەكان‪ ،‬تەنها دەیانەوێت بینەری كوردی تێر بكەن‪ ،‬بۆیە‬ ‫بەرنامەكانی بە زمانی كوردییە و زمانەكانی تری فەرامۆشكردووە»‪.‬‬ ‫هەڵگورد جوندیانی بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی رۆشنبیری و‬ ‫الوان‪ ،‬جەخت لەوە دەكاتەوە‪ ،‬كە ئەوە پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە‪،‬‬ ‫هەورەها زەختیش لە هیچ كەناڵێك ناكەن بۆ ئەوەی بەرنامەی بە چەند‬

‫نەبونی كەناڵی تایبەتمەند‬ ‫لەو چەند كەناڵەی كە هەیە‪ ،‬تەنها پێنجیان كەناڵی تایبەتمەندن‪،‬‬ ‫ئەوانیش كەناڵەكانی (ڤین‪ ،‬كۆرەك‪ ،‬كەناڵ چوار‪ ،‬پەرلەمانی كوردستان‪،‬‬ ‫ئەی یو سی) ئەوانی تر‪ ،‬سەرجەمیان رۆشنبیری گشتین و سەرجەم‬ ‫بابەتەكانی وەك‪ ،‬بەرنامەی سیاسی و ئابوری و كۆمەاڵیەتی و تەرفیهی‬ ‫و وەرزش��ی‪ ،‬هەروەها راپ��ۆرت و ریپۆرتاژ و ه��ەواڵ‪ ،‬پەخشدەكەن‪،‬‬ ‫س��ەڕەڕای ئەوەش زۆرب��ەی هەواڵ و بابەتەكان لە یەكتر دەچێت و‬ ‫بینەری كوردی بێزار كردووە‪ ،‬بە جۆرێك وایلێهاتووە‪ ،‬زیاتر بینەری‬ ‫كەناڵە عەرەبیەكان بێت بە بەراورد لەگەڵ كوردییەكان‪ .‬دڵزار عارف‪،‬‬ ‫بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان‪ ،‬پێیوایە‪،‬‬ ‫تەجروبەیەكی درێژمان نیە لە بواری سەتەالیتدا‪ ،‬ئەو دەڵێت « لە ئێستا‬ ‫بەرە بەرە كەناڵی تایبەتمەند پەیدا دەبێت‪ ،‬بۆ نمونەش كەناڵی ئاسمانی‬ ‫گەلی كوردستان‪ ،‬لە سەرەتاوە كەناڵێكی تایبەت بە هەواڵ بوو‪ ،‬تەنها‬ ‫گرنگی بە هەواڵ دەدات»‪.‬‬ ‫لەم روەوەش وەزارەتی رۆشنبیری و الوان‪ ،‬الی گرنگ نیە ئایا كەناڵ‬ ‫تایبەتمەند بێت یاخود رۆشنبیری گشتی‪ ،‬بەرێوەبەری راگەیاندنی‬ ‫وەزارەتی رۆشنبیری دەڵێ « ئێمە میدیاكان ئاراستە ناكەین كە چی‬ ‫بكەن و چی نەكەن‪ ،‬بەڵكو كەشوهەوایەكی گونجاویان بۆ دەستەبەر‬ ‫دەكەین تاوەكو خۆیان ئازد بن لە ئاڕاستەكردن لەچوارچێوەی رێنمایی‬ ‫و یاساكانی تایبەت بە كاری راگەیاندن»‪.‬‬ ‫بەاڵم بەرپرسەكەی كەناڵی ئاسمانی پەیام‪ ،‬لەم بارەیەوە دەڵێت‬ ‫«الیەنێكی سیاسی كەناڵێكی هەیە دەیەوێت زۆرترین رێژەی جەماوەر‬ ‫لە خۆی كۆبكاتەوە‪ ،‬لە كاتێكدا توانای ئەوەی نییە چەند كەناڵێكی‬ ‫تایبەتمەند دابنێت‪ ،‬بۆیە بە ناچاری لە بڕی ئەوە كەناڵێكی گشتی‬ ‫دادەنێت كە تەواوی بوارەكان لە خۆی كۆ بكاتەوە»‪.‬‬ ‫ناوبراو لەبارەی لێكچوونی بەرنامە و هەواڵەكانی كەناڵە ئاسمانیەكان‬ ‫دەڵێت «تائێستا نەگەیشتوینەتە ئەو ئاستەی كە كەناڵەكان خۆیان‬ ‫هەوڵی پەیداكردنی هەواڵ بدەن»‪.‬‬

‫لە ئینتەرنێت وەرگیراوە‬

‫فەرامۆشكردنی زمانی عەرەبی و ئینگلیزی‬ ‫ئەگەرچی تائێستا زۆربەی كەناڵە ئاسمانیە كوردییەكان‪ ،‬بەرنامەكانیان‬ ‫بە زمانی ك��وردی پەخش دەك��ەن‪ ،‬و زمانی عەرەبی و ئینگلیزیان‬ ‫فەرامۆشكردووە واتە لۆكاڵن‪ ،‬بەاڵم لە ئاستی تاكدا‪ ،‬چەند كەناڵێك‬ ‫رۆژانە پرۆگرامیان هەیە بە زمانی عەرەبی‪ ،‬دڵزار عارف‪ ،‬بەڕێوەبەری‬ ‫پەیوەندییەكانی كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان‪ ،‬سەبارەت بەم باسەوە‬ ‫دەڵێت «یەكێك لە كێشەكانی ئێمە ئەوەیە‪ ،‬ئەو كەسەی ئینگلیزی زانە‪،‬‬ ‫رۆژنامەنوس نیە‪ ،‬دەبینین زۆربەی ئەو كەنااڵنەی كە بەشی ئینگلیزیان‬ ‫كردەوە نەیانتوانی سەركەوتوبن‪ ،‬بۆیە وردە وردە پاشەكشەیان كرد‬ ‫و داخران‪ ،‬ئەوانەشی كە ماون زمانەكەیان وەها نییە كە بینەرێكی‬ ‫ئینگلیزی تێ ربكات‪ ،‬بە هەمان شێوەش رۆژنامەوانی عەرەبی زانیشمان‬ ‫كەمە»‪ .‬وتیشی «كەناڵە كوردییەكان‪ ،‬زۆر لۆكاڵیانە بیردەكەنەوە‪ ،‬وا‬ ‫دەزانین ئەگەر تەنها كورد بینەرمان بێت تەواو ئیتر دەنگمان دەكات‬ ‫بە هەموو شوێنێك‪ ،‬بۆیە ئەو دوو زمانە سەرەكییە فەرامۆشكراوە»‪.‬‬ ‫بەاڵم بۆچونی ف��اروق عەلی بەرپرسی كەناڵی ئاسمانی پەیام‪،‬‬ ‫جیاوازە‪ ،‬ئەو دەڵێت «دەبێت بەرنامەكانمان هێندە گرنگ و بەهێز بێت‬ ‫كە ئەگەر بە زمانی عەرەبی پێشكەشكرا سەرنجی جیهانی عەرەبی بۆ‬ ‫خۆی رابكێشێت‪ ،‬وابكات بینەری عەرەبیشی هەبێت‪ ،‬چونكە بەداخەوە‬ ‫هێشتا گەلی كورد نەیتوانیوە سوود لە میدیا وەربگرێت بۆ وەرگرتنی‬

‫بەرپرسێكی كەناڵی ئاسمانی گەلی‬ ‫كوردستان‪ :‬كەناڵە كوردییەكان‪ ،‬زۆر‬ ‫لۆكاڵیانە بیردەكەنەوە‬

‫زمانێك هەبێت‪.‬‬ ‫هاوكات مامۆستا رزگار رەنجەرۆ‪ ،‬پسپۆر لە بواری راگەیاندن و هونەر‪،‬‬ ‫دەرب��ارەی هەمان باس دەڵێت «ئەگەر راگەیاندنی كوردی بەڕاستی‬ ‫دەیەوێت دەنگی بە جیهان بگات و رای گشتی جیهان بۆخۆی رابكێشێت‪،‬‬ ‫ئەوە دەبێت بە زمانە جیهانیەكان بكەونە گەڕ‪ ،‬بە تایبەتی ئینگلیزی و‬ ‫عەرەبی و ئەڵمانی و توركی‪،‬هتد‪ ،...‬بۆیە هیوادارم راگەیاندنی كوردی‬ ‫گرنگی بەو زمانانە بدات و دڵنیام دەتوانێت رۆڵی خۆی بگێڕێت»‪.‬‬


‫‪www.lawanikurdistan.org‬‬

‫ژمار ‌ه ‪157‬‬

‫‪2012/06/19‬‬

‫‪9‬‬

‫كێشەی چێشتخانە سەفەرییەكان لەگەڵ شارەوانی هەولێر بەردەوامە‬

‫شارەوانی بۆ چێشتخانە سەفەرییەكان‪ :‬دەبێت مانگانە دووجار‬ ‫شوێنەكەیان بگۆڕن‬ ‫بەدواداچون‪ :‬پرس‬ ‫ماوەی رابردوو لە شاری هەولێر‪ ،‬چەند چێشتخانەیەكی گەڕۆك بە‬ ‫بەرچاو دەكەوتن‪ ،‬كە سەرجەم خاوەنەكانیان خەڵكی كوردستانی باكور‬ ‫بوون‪ ،‬بە مەبەستی كاركردن هاتونەتە شاری هەولێر و لێرەش چێشتخانەی‬ ‫گەڕۆكیان داناوە‪ ،‬كێشەی ئەوان لەگەڵ شارەوانی ئەوەیە كە دەبێت هەر‬ ‫پانزە رۆژ جارێك شوێنەكەیان بگۆڕن‪ ،‬بەاڵم ئەوان لە رێگەی هەفتەنامەی‬ ‫پرسەوە دووپاتی دەكەنەوە‪ ،‬ئەگەر مانگانە دووجار شوێنەكەیان بگۆڕن‬ ‫لە رووی مادییەوە قازانجێكی وەها ناكەن كە تێچووی كرێكارەكان‬ ‫دەربهێنێتەوە‪.‬‬ ‫حوسێن ئەو گەنجەیە‪ ،‬كە ماوەی زیاتر لە ساڵێكە لە كوردستانی‬ ‫توركیاوە بە مەبەستی ك��ارك��ردن هاتۆتە هەولێر‪ ،‬ش��ەش مانگە‬ ‫چێشتخانەیەكی سەفەری بە ناوی (دیفیرمۆ) داناوە‪ ،‬ئەو كێشەی لەگەڵ‬ ‫شارەوانی ئەوەیە‪ ،‬كە شارەوانی دەڵێت «مادام چێشتخانەكەت بە ناوی‬ ‫گەڕۆك (سەفەرییە)ەوە‪ ،‬دەبێت هەر پانزە رۆژ جارێك چێشتخانەكەت‬ ‫ببەیتە شوێنێك»‪ .‬بەاڵم ناوبراو ناڕازییە لەو بڕیارە و دەڵێت «ئەگەر پانزە‬ ‫رۆژ جارێك شوێنەكەم بگۆڕم‪ ،‬هەموو ئەو موشتەرییانەی پەیدامكردووە لە‬ ‫دەستی دەدەم‪ ،‬تا دووبارە لە شوێنێكی تر موشتەری پەیدا دەكەمەوە‪،‬‬ ‫دیسان دەڵێن لەو شوێنەش برۆ‪ ،‬بۆیە داوا دەكەم وازمان لێبهێنن و‬ ‫لێبگەڕین كارەكەی خۆمان بكەین»‪.‬‬ ‫ئەوەشی وت «ئەگەر وابێت نزیكەی دە كرێكار الی من بێكار‬ ‫دەمێننەوە‪ ،‬چونكە ئەگەر وابڕوات من چێشتخانەكەم دادەخەم»‪.‬‬ ‫ئەحمەد كە خاوەنی چێشتخانەی لەفەی كوردستانە‪ ،‬بە هەمان شێوە‬ ‫خەڵكی كوردستانی توركیایە‪ ،‬و ماوەیەكی زۆرە چێشتخانەی داناوە‪،‬‬ ‫هاوكات وەك حوسێن گلەیی ئەوە دەكات كە شارەوانی لێناگەڕێت لە‬ ‫یەك شوێن كارەكەیان بكەن‪ ،‬ئەو وتی «داواكارین لە شارەوانی رێگەمان‬ ‫نەبوونی رۆژنامەنووسی پڕۆفیشناڵ‬ ‫زۆرج��ار لەالیەن بینەر و شارەزایانی‬ ‫بواری راگەیاندن‪ ،‬رەخنە لەو كەنااڵنە دەگرن‬ ‫كە پابەندی ئیتیكی كاری رۆژنامەنوسی‬ ‫پڕۆفیشناڵ نین‪ ،‬بە تایبەت لە كاتی‬ ‫هاتنە پێشەوەی رووداوە سیاسیەكان‪،‬‬ ‫بەرپرسەكەی كەناڵی گەلی كوردستان‪ ،‬لەم‬ ‫بارەیەوە دەڵێت «مەسەلەی پرۆفیشناڵی‬ ‫لە كەناڵی كوردیدا تائێستا شتێكی وازح‬ ‫نیە‪ ،‬بۆ نمونە كەناڵ هەیە دەڵێ ئەهلیم‬ ‫و ئەگەر سەیریشی بكەین لە چوارچێوەی‬ ‫پڕۆفیشناڵی الدەدات»‪.‬‬ ‫هەروەها دكتۆر حەبیب كەركوكی بە‬ ‫توندی رەخنە لە كەناڵەكان دەگرێت و‬ ‫دەڵ��ێ «ب��ەداخ��ەوە راگەیاندنی ك��وردی‬ ‫خۆی قەیران بۆ خەڵك دروست دەكات و‬ ‫نەوەك قەیران بۆ خەڵك چارەسەر بكات‪،‬‬ ‫هەروەها ئاستی رۆشنبیری خەڵكی نزم‬ ‫كردۆتەوە‪ ،‬لە كاتێكدا دەبوایە ببێتە هۆی‬ ‫بەرزكردنی ئاستی رۆشنبیری خەڵك‪ ،‬بۆیە‬ ‫پێموا نییە پابەند بووبن بە ئیتیكی كاری‬ ‫رۆژنامەوانی»‪.‬‬ ‫جوندیانیش لەگەڵ ئەو بۆچوونە هاوڕایە‬ ‫و دەڵێت «زۆرب���ەی كەناڵەكان لەكاتی‬ ‫قەیرانە سیاسییەكان لە ئیتیكی رۆژنامەوانی‬ ‫دەردەچن یاخود پێیەوە پەیوەست نابن‪،‬‬ ‫بەاڵم كەناڵە حزبییەكان زۆركات لە هەندێك‬ ‫كەناڵی تر باشتر چاودێری الیەنی ئیتیك‬ ‫دەكەن و زیاتر هەست بە بەرپرسیاریەتی‬ ‫دەكەن»‪.‬‬

‫بدات‪ ،‬كارەكەی خۆمان بكەین لە یەك شوێن‪ ،‬چونكە ئەگەر بەپێی وتەی‬ ‫ئەوان بێت‪ ،‬ئێمە هیچ موشتەرییەكمان نابێت و كارەكەشمان وەها نابێت‬ ‫كە سوودی لێوەرگرین»‪ .‬رایگەیاند «لە توركیاوە روومان لە كوردستان‬ ‫كردووە بۆ كاركردن و بە واڵتی خۆمان زانیوە و داواكارین لێبگەڕێن‬ ‫كارەكەی خۆمان بكەین»‪.‬‬ ‫لە وەاڵم��ی ئەوانیشدا عەلی رەشید‪ ،‬سەرۆكی شارەوانی هەولێر‬ ‫لەوبارەوە بۆ پرس دووا و وتی «ئەو چێشتخانانە ناویان گەڕۆكە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەوان دەیانەوێت جێگیربن نەك گەڕۆك‪ ،‬ناكرێت چێشتخانەیەك بە ناوی‬ ‫سەفەری دابنێیت و لە واقیعیشدا سەفەری نەبێت»‪.‬‬ ‫هەروەها سەرۆكی شارەوانی هەولێر‪ ،‬هۆكاری ئەو بڕیارە بۆ‬

‫كۆبونەوەی بەشێك لەو عارەبانانە گەڕاندەوە و وتی «ئەگەر ئەوان‬ ‫شوێنەكەیان سابت بێت‪ ،‬ئەوكات بە بەردەوامی عارەبانە لە دەوروبەری‬ ‫ئەو چێشتخانانە كۆدەبنەوە‪ ،‬ئەوەش سیمای شوێنەكە تێكدەدات»‪.‬‬ ‫دەربارەی واسیتە و واسیتەكاریشی ناوبراو روونی كردەوە «كەسانێكی‬ ‫هەولێری هەن پشتگیرشیان لێدەكەن‪ ،‬بەاڵم ئێمە هەر سوور بووینە لەسەر‬ ‫جێبەجێكردنی رێنماییەكانی خۆمان»‪.‬‬

‫خاوەن چێشتخانەكان سەفەرییەكان‪:‬‬ ‫یان دایدەخەین یان نایگۆڕین‬

‫ئێستا لەكوردستاندا ‪ 22‬كەناڵی ئاسمانی پەخشیان هەیە هەروەكو لەم خشتەیەدا‬ ‫دیاركراوە‪:‬‬ ‫ز‬

‫كەناڵ‬

‫پارێزگا‬

‫خاوەنداریی‬

‫‪1‬‬

‫گەلی كوردستان‬

‫سلێمانی‬

‫یەكێتی نیشتمانی كوردستان‬

‫‪2‬‬

‫كوردستان ‪tv‬‬

‫هەولێر‬

‫پارتی دیموكراتی كوردستان‬

‫‪3‬‬

‫كوردسات‬

‫سلێمانی‬

‫یەكێتی نیشتمانی كوردستان‬

‫‪4‬‬

‫زاگرۆس‬

‫هەولێر‬

‫پارتی دیموكراتی كوردستان‬

‫‪5‬‬

‫كەركوك‬

‫كەركوك‬

‫یەكێتی نیشتمانی كوردستان‬

‫جگە لەم كەنااڵنەش ئێستا نزیكەی ‪ 7‬كەناڵی تری ئاسمانی لە قۆناغی ئامادەكاری‬ ‫پێش پەخشكردندان‪.‬‬ ‫لەدەرەوەی واڵتیش ئەم كەنااڵنە پەخشدەكرێن كە لەم خشتەیەدا هەیە هەن ‪:‬‬

‫‪6‬‬

‫‪KNN‬‬

‫سلێمانی‬

‫بزوتنەوەی گۆڕان‬

‫ز‬

‫كەناڵ‬

‫واڵت‬

‫خاوەنداریی‬

‫‪7‬‬

‫‪NRT‬‬

‫سلێمانی‬

‫كەرتی تایبەت‬

‫‪1‬‬

‫تیشك‬

‫فەرەنسا‬

‫حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران‬

‫‪8‬‬

‫سپێدە‬

‫هەولێر‬

‫یەكگرتووی ئیسالمی لە كوردستانی عراق‬

‫‪2‬‬

‫ستێرك‬

‫ئەوروپا‬

‫پارتی كرێكارانی كوردستان ‪PKK‬‬

‫‪9‬‬

‫پەیام‬

‫سلێمانی‬

‫كۆمەڵی ئیسالمی لە كوردستانی عراق‬

‫‪3‬‬

‫‪10‬‬

‫كۆرەك‬

‫هەولێر‬

‫كەرتی تایبەت‬

‫ن�����ەورۆز – ك��وردس��ت��ان��ی ئەوروپا‬ ‫رۆژهەالت‬

‫پارتی كرێكارانی كوردستان ‪PKK‬‬

‫‪11‬‬

‫ڤین‬

‫دهۆك‬

‫كەرتی تایبەت‬

‫‪4‬‬

‫‪MCC‬‬

‫ئەوروپا‬

‫پارتی كرێكارانی كوردستان ‪PKK‬‬

‫‪12‬‬

‫بادینان سات‬

‫دهۆك‬

‫یەكێتی نیشتمانی كوردستان‬

‫‪5‬‬

‫رۆناهی – كوردستانی سوریا‬

‫ئەوروپا‬

‫پارتی كرێكارانی كوردستان ‪PKK‬‬

‫‪13‬‬

‫پەرلەمانی كوردستان هەولێر‬

‫‪6‬‬

‫كورد‬

‫ئەوروپا‬

‫كەرتی تایبەت‬

‫‪14‬‬

‫كەناڵ ‪4‬‬

‫هەولێر‬

‫كەرتی تایبەت‬

‫‪7‬‬

‫كۆمەڵە‬

‫ئەوروپا‬

‫حزبی كۆمەنیستی ئێران‬

‫‪15‬‬

‫جەماوەر‬

‫سلێمانی‬

‫حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان‬

‫‪8‬‬

‫‪TRT6‬‬

‫توركیا‬

‫حكومەتی توركیا‬

‫‪16‬‬

‫هەولێر‬

‫هەولێر‬

‫كەرتی تایبەت‬

‫‪9‬‬

‫حەیات‬

‫توركیا‬

‫كەرتی تایبەت‬

‫‪17‬‬

‫‪AUC‬‬

‫هەولێر‬

‫كەرتی تایبەت‬

‫‪10‬‬

‫پەلیستانك‬

‫ئەردەن‬

‫كەرتی تایبەت‬

‫‪18‬‬

‫الفیحا‬

‫سلێمانی‬

‫كەرتی تایبەت‬

‫‪11‬‬

‫ئەرزاق كوردستان‬

‫ئەردەن‬

‫كەرتی تایبەت‬

‫‪19‬‬

‫توركمان ئیلی‬

‫كەركوك‬

‫بەرەی توركمانی لە عراق‬

‫‪12‬‬

‫‪KURD1‬‬

‫فەرەنسا‬

‫كەرتی تایبەت‬

‫‪20‬‬

‫عەشتار‬

‫هەولێر‬

‫كەرتی تایبەت‬

‫‪13‬‬

‫ئاسۆ‬

‫ئەوروپا‬

‫كەرتی تایبەت‬

‫‪21‬‬

‫كوردماكس‬

‫هەولێر‬

‫كەرتی تایبەت‬

‫‪14‬‬

‫‪KMTV‬‬

‫ئەوروپا‬

‫كەرتی تایبەت‬

‫‪22‬‬

‫رۆژهەالت‬

‫؟‬

‫‪15‬‬

‫سەحەر – بەشی كوردی‬

‫ئێران‬

‫كۆماری ئسالمی ئێران‬

‫پەرلەمانی كوردستان‬


‫‪10‬‬

‫ژماره‌ ‪157‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.org‬‬

‫‪2012/06/19‬‬

‫پەرلەمان و حكومەتێكی پیر‪ ،‬لە كۆمەڵگەیەكی الوانەدا‬ ‫ئا‪ :‬پرس‬

‫بەپێی ئ��ەو ب��ەدواداچ��وون��ەی ك��ە هەفتەنامەی پرس‬ ‫كردوویەتی‪ ،‬لە ئێستا تەنیا لە ‪ %13،51‬ئەندامانی پەرلەمانی‬ ‫كوردستان و لە ‪ %21‬وەزیرەكانی كابینەی حەوتەمی هەرێمی‬ ‫كوردستان‪ ،‬گەنجن و لە خوارووی تەمەنی ‪ 40‬ساڵیدان‪ .‬ئەمە‬ ‫لە كاتێكدایە كە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان‪،‬‬ ‫رێگەی داوە گەنجی تەمەن ‪ 25‬ساڵ خۆی بپاڵێوێت و‬ ‫ببێتە پەرلەمانتار‪ ،‬بەاڵم هیچكام لە حزبەكان‪ ،‬بە دەسەاڵت‬ ‫و ئۆپۆزسیۆن و ئەوانی تریشەوە‪ ،‬هیچ كەسی تەمەن ‪25‬‬ ‫ساڵیان نە پااڵوتووە‪ .‬گەنجترین پەرلەمانتاریش كاندیدی‬ ‫حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان بووە كە تەمەنی‬ ‫‪ 27‬ساڵ بووە‪.‬‬ ‫ئەگەر تەمەنی گەنجی لە نێوان (‪ 18‬بۆ ‪ )40‬ساڵی‬ ‫هەژمار بكرێت‪ ،‬ئەوا بەپێی دەرەنجامی راپرسی و روپێوە‬ ‫كۆمەاڵیەتییەكان بێت‪ ،‬زێتر لە ‪ %60‬خەڵكی هەرێمی‬ ‫كوردستان گەنجن و لە خ��وارووی ‪ 40‬ساڵییەوەن‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لە پۆستە سیادی و پۆستە بااڵكاندا پێچەوانەوە بۆتەوە و‬ ‫زۆرینەیان تەمەنیان لە نێوان ‪ 45‬بۆ ‪ 55‬ساڵیدایە‪.‬‬ ‫بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی هەفتەنامەی پرس‪ ،‬كاندیدە‬ ‫دەرچووەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان‪ 7 ،‬كەسیان‬ ‫تەمەنیان لە خ��وارووی ‪ 40‬ساڵی ب��ووە‪ ،‬كە گەنجترینیان‬ ‫تەمەنی ‪ 30‬ساڵ بووە‪ ،‬بەاڵم ئێستا تەنیا ‪ 4‬كەسیان لە‬ ‫تەمەنی گەنجێتیدا ماون‪ .‬یەكێتی نیشتمانی كوردستان‪6 ،‬‬ ‫كاندیدی دەرچووی لەخوارووی تەمەنی ‪ 40‬ساڵی بووە‪ ،‬كە‬ ‫گەنجترینیان ‪ 35‬ساڵ بووە‪ ،‬ئێستا ‪ 3‬كەسیان لە تەمەنی‬ ‫گەنجێتیدا ماون‪ .‬بزوتنەوەی گۆڕان ‪ 8‬كاندیدی دەرچووی لە‬ ‫خوارووی تەمەنی ‪ 40‬ساڵی بووە‪ ،‬كە گەنجترینیان ‪ 38‬ساڵ‬ ‫بووە‪ ،‬بەاڵم ئێستا ‪ 6‬لە تەمەنی گەنجێتیدا ماون‪ .‬یەکگرتووی‬ ‫ئیسالمی كوردستان تەنیا ‪ 1‬كاندیدی دەرچووی لە تەمەنی ‪40‬‬ ‫ساڵی دابووە و ئێستا هیچكام لە پەرلەمانتارەكانی یەكگرتوو‬ ‫گەنج نین‪ .‬كۆمەڵی ئیسالمی‪ 2 ،‬كاندیدی دەرچووی تەمەنیان‬ ‫‪ 39‬ساڵ بووە‪ ،‬ئێستا ئەوانیش قۆناغی گەنجیان جێهێشتووە‬ ‫و هیچیان گەنج نین‪ .‬حزبی سۆسیالیستی كوردستان ‪2‬‬ ‫كاندیدی دەرچووی هەیە‪ ،‬هەر ‪ 2‬كاندیدەكەی گەنج بووە‬ ‫و گەنجترین پەرلەمانتار‪ ،‬كاندیدی سۆسیالیست بووە كە‬ ‫تەمەنی ‪ 27‬ساڵ بووە‪ .‬ئێستا ‪ 1‬پەرلەمانتاری گەنجی هەیە‪.‬‬

‫بزوتنەوەی ئیسالمی ‪ 1‬كاندیدی دەرچ��ووی گەنجی هەیە‬ ‫كە ئێستا تەمەنی ‪ 35‬ساڵە‪ .‬لیستی ئ��ازادی و عەدالەتی‬ ‫كۆمەاڵیەتی كە ئێستا كەسێكی حزبی شیوعی نوێنەرایەتیان‬ ‫دەكات‪ ،‬ئەوكات تەمەنی ‪ 38‬ساڵ بووە و ئێستا قۆناغی‬ ‫گەنجی تێپەڕاندووە‪ .‬لیستی رافیدەین كاندیدێكی گەنجی‬ ‫هەبووە‪ ،‬كە ئێستا تەمەنی ‪ 33‬ساڵە‪.‬‬

‫لە ‪ %84‬ئەندامانی پەرلەمانی‬ ‫كوردستان و لە ‪ %79‬وەزیرەكانی‬ ‫كابینەی حەوتەم پیرن و لە‬ ‫سەرووی ‪ 40‬ساڵییەوەن‬ ‫هیچكام لە كاندیدە دەرچووەكانی (حزبی زەحمەتكێشانی‬ ‫كوردستان) و (ئەنجومەنی گەلی كلدانی سریانی ئاشوری)‬ ‫و (بزوتنەوەی دیموكراتی توركمانی كوردستان) و (لیستی‬ ‫ئەرمەن) و (لیستی چاكسازی توركمان) و (چاكسازی‬ ‫توركمانی هەولێر) كاندیدی دەرچ��ووی گەنجیان نییە و‬ ‫هەموویان تەمەنیان لەنێوان ‪ 45‬بۆ ‪ 55‬ساڵیدایە‪.‬‬ ‫ئەگەر بەرواری ‪ 2009\7\25‬هەژمار بكەین‪ ،‬لە كۆی ‪111‬‬ ‫كاندیدی دەرچوو‪ ،‬واتە پەرلەمانتار‪ ،‬تەنیا ‪ 30‬دەرچوویان‬ ‫تەمەنیان لە خوارووی ‪ 40‬ساڵیدا بووە‪ ،‬كەدەكاتە نزیكەی‬ ‫‪ ،%30‬بەاڵم ئێستا ‪ 16‬پەرلەمانتار تەمەنیان لە خوارووی ‪40‬‬ ‫ساڵیدایە كە رێژەكەی لە ‪ %14‬دەكات‪.‬‬ ‫وەزیرەكانی كابینەی حەوتەمی هەرێمی كوردستانیش كە‬ ‫‪ 19‬وەزیرن‪ ،‬تەنیا ‪ 4‬وەزیریان تەمەنیان لە نێوان (‪ 34‬بۆ ‪)40‬‬ ‫ساڵیدایە‪،‬كە رێژەكەی لە ‪ %21‬دەكات‪.‬‬ ‫كەواتە ئەگەر پێچەوانەكەی وەربگرین‪ ،‬ئ��ەوا لە ‪%84‬‬ ‫ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان و لە ‪ %79‬وەزیرەكانی‬ ‫كابینەی حەوتەم پیرن و لە سەرووی ‪ 40‬ساڵییەوەن‪.‬‬ ‫رۆژنامەنووس هیوا جەمال لە كەناڵی ئاسمانی كەی‬ ‫ئێن ئێن‪ ،‬لەبارەی كاندید نەكردنی گەنجان لە الیەن حزبە‬ ‫كوردییەكانەوە‪ ،‬بڕوای وایە هەر بەمەبەست ئەوە كراوە كە‬ ‫پیرەكان ئەزموون نەگوازنەوە بۆ گەنجان و هەر لەسەرەتاوە‬ ‫رێگە ن��ەدەن‪ ،‬گەنجان بتوانن داهێنان بكەن و خۆیان‬ ‫پێبگەیەنن‪ .‬روونیشی دەكاتەوە»بردنە پێشەوەی گەنج و‬

‫بەشداری پێكردنی لە ناوەندەكانی بڕیاردا‪ ،‬پێویستی بە‬ ‫پەروەدەكردنی هەمە الیەنە هەیە‪ ،‬ئەم دەسەاڵتەی كە ئێستا‬ ‫حوكمڕانە تەنانەت نەیتوانیوە نەوەكانی خۆشی پەروەردە‬ ‫بكات‪ ،‬واتە ئەوانەی لەدوای راپەڕینەوە لەدایك بوون و ئێستا‬ ‫تەمەنیان ‪ 21‬ساڵە كەمترین دەرفەتیان بۆ رەخساوە تا‬ ‫بتوانن پەرە بە بەهرەكانیان بدەن»‪.‬‬ ‫لەم رووەوە رۆژنامەنووسەكە رەخنە لە دەسەاڵتی سیاسی‬ ‫و حكومەتی هەرێم دەگرێت كە بەپێی پێویست بایەخی بە‬ ‫گەنج نەداوە و پەراوێزی خستووە و تەنانەت دژایەتیشی‬ ‫دەكات‪.‬‬ ‫دكتۆر عومەر نورەدینی‪ ،‬ئەندامی پەرلەمانی كوردستان‬ ‫لەسەر لیستی پارتی‪ ،‬پێیوایە رێژەی گەنج لە پەرلەمان كەمە‬ ‫و داوا دەكات زیاتر بایەخ بە گەنج بدرێت‪ .‬روونیشی دەكاتەوە‬ ‫«كۆمەڵێك هۆكار هەبوونە كە وایكردووە حزبەكان زێتر‬ ‫كەسانی پسپۆر وشارەزا و تەمەنی مامناوەند بۆ پەرلەمانتاری‬ ‫دیاری بكەن»‪.‬‬ ‫ئەوەشی وت «رەنگە لە خولی داهاتوودا ژمارەی زۆرتر‬ ‫گەنج بێنە ناو پەرلەمان»‪.‬‬ ‫ه��ەر س��ەب��ارەت ب��ەم بابەتە‪ ،‬شـوان راب��ـ��ەر‪ ،‬ئەندامی‬ ‫سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسالمی كوردستان دان ب��ەوەدا‬ ‫دەنێت كە زۆرب��ەی ئەندامانی پەڕلەمانی كوردستان بە‬ ‫درێژایی تەمەنی‪ ،‬خەڵكێكی تەمەندار و مام ناوەند بوونە‬ ‫و خەڵكی گەنجی تێدا كەمە‪ .‬هۆكارەكانیشی گەڕاندەوە بۆ‬ ‫ئەوەی كە حزب بەسەر پەڕلەماندا زالە و حزب پەڕلەمانتاران‬ ‫دیاری دەكات‪ ،‬حزبیش زیاتر خەڵكی بەتەمەنی نێو حزب‬ ‫و‪ ،‬ئەندامانی سەركردایەتی و‪ ،‬هەندێ جار خەڵكی كارا یان‬ ‫خەڵكی گوێڕایەڵ دەست نیشان دەكات‪ .‬ئەوەشی وت «حزب‬ ‫پێی وایە ئەندامانی سەركردایەتی و تەمەنداران سیاسی‬ ‫ترو بەئەزموون ترن‪ ،‬تازە وا گەنج وەك پەڕلەمان دەگەنە‬ ‫سەركردایەتی حزبەكان»‪.‬‬ ‫ئەندامەكەی سەركردایەتی كۆمەڵ‪ ،‬راشیگەیاند «ئێستا‬ ‫پەڕلەمان لە جاران بێ دەسەاڵت ترە‪ ،‬لەبەر ئەوەی جاران‬ ‫حزبەكان كێبڕكێیان بوو لەسەر ئەوەی كێ زیاتر ئەندامانی‬ ‫مەكتەبی سیاسی بەهێزوكارا لە پەڕلەمان دابنێن‪ ،‬وەلێ‬ ‫ئێستا یەك ئەندامی مەكتەبی سیاسی تیا نییە‪ ،‬كەچی‬ ‫سیاسەت وبڕیارەكانی پەرلەمان زیاتر مەكتەبی سیاسیەكان‬ ‫دایدەرێژن»‪.‬‬


‫‪www.lawanikurdistan.org‬‬

‫ژمار ‌ه ‪157‬‬

‫‪2012/06/19‬‬

‫‪11‬‬

‫پاركەکان ئازادی عەشق بۆ گەنجان دەستەبەر دەكەن‬ ‫ئا‪ :‬پرس‬ ‫پارك و باخچەكان یەكێكن لەو شوێنە دڵڕفێن و ئومێدبەخشانەی كە‬ ‫بوونەتە جێژوانی عاشقان و جێی بە یەكگەیشتنی دوو خۆشەویست‪.‬‬ ‫پاركی ئازادی لە سلێمانی‪ ،‬یەكێك لەو پاركانەی كە زۆرترین گەنجانی‬ ‫ئەم شارە روو تێدەكەن‪ ،‬بەتایبەتی كوڕان و كچانی عاشق‪ .‬وەك‬ ‫دەوترێت ئەم پاركە ئازادی عەشقی بۆ گەنجان دەستەبەر كردووە‪.‬‬ ‫ئێوارەیەك سەردانی ئەم پاركەمان كرد‪ ،‬ژمارەیەكی زۆر كوڕ و‬ ‫كچی قوتابی لێبوو كە سەرگەرمی خوێندن بوون‪ ،‬چونكە كاتی‬ ‫تاقیكردنەوەكانی شەشەمی ئامادەیی و زانكۆ و پەیمانگەكان بوو‪.‬‬ ‫لەگەڵ كۆمەڵێك كوڕ و كچ كەوتینە گفتوگۆ و هاوڕێیانە دوواین‪.‬‬ ‫كوڕێك خۆی بە (ك��ارزان) پێناساندین كە قوتابی شەشەمی‬ ‫ئامادەیی بەشی وێژەیی بوو‪ .‬ئەو دەیگوت «لەم واڵتەدا شتێك نییە‬ ‫بەناوی ئازادی عەشق‪ .‬بەڵكو شتێك هەیە بەناوی قوربانی عەشق»‪.‬‬ ‫ئەو قسەكانی رووندەكاتەوە و دەڵێت «راستە زۆرجاران كوڕان و‬ ‫كچانی عاشق بۆ بەسەر بردنی كاتێك خۆش دێنە ئەم پاركە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫هەر كە لەالیەن كەسێكی ناسیاوی كچەكەوە بینران‪ ،‬ئەوا كێشە‬ ‫دروست دەبێت و هەر دوكیان دەبنە قوربانی و رەنگە ناچار بن واز‬ ‫لەیەكتری بێنن»‪.‬‬ ‫كەسێكی تر بە ن��اوی (ئومێد) كە قوتابی زانكۆ بوو لەگەڵ‬ ‫كۆمەڵێك لە هاوڕێ كچ و كوڕەكانی پێكەوە دانیشتبوون‪ ،‬رای وابوو‬ ‫نابێ بە چاوی خراپەوە سەیری هەموو ئەو كوڕ و كچانە بكرێت كە‬ ‫پێكەوە دەچنە پاركەكان و پێكەوە پیاسە دەكەن یان خەریكی‬ ‫خوێندنن‪ .‬ئەوەشی وت «ئاساییە بەالمەوە لەگەڵ خۆشەویستەكەم‬ ‫بێمە ئێرە‪ ،‬بەاڵم زۆر جاران لە ترسی خەڵكی دەترسم‪ ،‬بۆیە داوام‬ ‫وایە خەڵكی واز لە قسەلۆك و تێكدانی نێوان دوو عاشق بهێنن و‬ ‫بهێڵن كوڕان و كچان بە عەشقەوە هاوسەرگیری بكەن»‪.‬‬ ‫كچە هاوڕێیەكی بەناوی (ڤیان) هاتە قسە و وتی «زۆر جاران‬ ‫دەوترێت لێرە كوڕ و كچ لە سنور و نەریت الدەدەن‪ ،‬بەرای من ئەوە‬

‫شتێكی خراپە و كەسایەتی هەردووال دەشكێنێت»‪ .‬دەشڵێت «ئەگەر‬ ‫كوڕ و كچێك بەنییەتی هاوسەرگیری‪ ،‬بۆ گفتوگۆ كردن بێنە پارك‬ ‫و پێكەوە قسە لەسەر ژیانی داهاتوویان بكەن ئەوە شتێكی باش و‬ ‫ئاساییە‪ ،‬بەس ئەو پێوەندییە زۆر نەخایەنێت»‪.‬‬ ‫باخەوانێك كە تەمەنی نزیكەی ‪ 50‬ساڵ دەبوو بە ناوی مام (‪)...‬‬ ‫بینەری چەندین حاڵەتی عاشقانەی كوڕان و كچان بووە و لەو بارەوە‬ ‫وتی «زۆر ج��اران ك��وڕان و كچان بۆ یەكتر بینین دێنە ئێرە و‬ ‫هەندێكجاریش ماچ ماچێنی تێدەكەوێت‪ .‬هەر چەندە من لەگەڵ ئەوەدا‬ ‫نیم لەم شوێنە گشتییە كە پڕی خەڵكە‪ ،‬بە بەرچاوی خەڵكەوە كوڕ‬ ‫و كچ یەكتری ماچ بكەن یان یەكتر لە باوەش بگرن»‪.‬‬ ‫ئەو دانی بەوەدا كە رۆژانە لە كاتی دەوامی خۆیدا بینەری حاڵەتی‬ ‫لەو جۆرە دەبێت‪.‬‬ ‫ئەوەشی وت «ئەكەر كوڕ و كچێك نیازیان پاك بێت‪ ،‬هەرگیز‬ ‫لێرە شتی وەها ناكەن»‪ .‬دەشڵێت «ئێمە كارمان بەو كەسانە نییە‬ ‫و بۆمان نییە تەدخول بكەین‪ ،‬ئەوە ئازادی خۆیانە‪ ،‬هەر چەنە من‬ ‫لەگەڵ ئەوجۆرە ئازادییە نیم»‪.‬‬ ‫مامۆستایەكی قوتابخانە بە ن��اوی (ج) لەو ب��ارەوە بۆ پرس‬ ‫وەهای وت «هەر چەندە من خۆم زۆر بەدیندار دەزانم و پابەندم‬ ‫بە بەهاكانی ئایینەوە‪ ،‬بەاڵم لەگەڵ ئەوەش نیم هەموو رێگەیەك لە‬ ‫گەنجان قەدەغە بكرێت و كوڕ و كچێكی عاشق كە بیانەوێت زەواج‬ ‫بكەن‪ ،‬شوێنێك نەبێ تێیدا دوو دەقە قسان بكەن و بیرۆبۆچوونیان‬ ‫ئاڵ و گۆڕ بكەن»‪.‬‬ ‫ئەوەشی وت «ئەو رێگرییە نیشانەی دواكەوتوویی كۆمەڵگە و‬ ‫بیری تەسكی خۆمانە‪ ،‬دەنا چارەنووسی هەر كچێك شوو كردن و‬ ‫چارەنووسی هەر كوڕێك ژنهێنانە‪ ،‬خۆ ناشكرێ لەم سەردەمەدا دایك‬ ‫و باوك بڕیار لەو بارەوە بدەن‪ ،‬پێویستە گەنجات خۆیان بڕیار لە‬ ‫بارەی داهاتووی ژیانی خۆیانەوە بدەن»‪.‬‬ ‫گەنجێك بە ناوی (ئیدریس) دانی بەوەدا نا‪ ،‬كە چەندینجار لەگەڵ‬

‫خۆشەویستەكەی سەردانی ئەم پاركەی كردووە‪ ،‬بەاڵم ئەوەشی وت‬ ‫«هەموو جارێك كە لەگەڵ خۆشەویستەكەم دێم نیوە گیان دەبم‪،‬‬ ‫هێندە دەترسێم كە ناسیاوێك بمانبینێت و كێشەمان بۆ دروست‬ ‫ببێت‪ ،‬یان كەسی نزیك كچەكە بمان بینێت و فاتیحەمان لەسەر‬ ‫بخوێنن»‪.‬‬ ‫یەكێكە لە پۆلیسە پاسەوانەكانی پارك كە ناوی خۆی پێنەوتین‬ ‫و ئامادە نەبوو بە فەرمی لێدوان بدات‪ ،‬پێی راگەیاندین كە ئەوان‬ ‫تەداخولی كاری شەخسی خەڵكی ناكەن و ئازادن لەوەی كە كوڕ و‬ ‫كچ پێكەوەبن‪ ،‬بەاڵم وەكخۆی وتی «بەو مەرجەی لە دابی گشتی‬ ‫النەدەن و رێزی پاركەكە بگرن»‪.‬‬ ‫هەر سەبارەت بەم بابەتە‪ ،‬دانا خالید‪ ،‬توێژەری كۆمەاڵیەتی‬ ‫پێیوایە هەموو كەسێك ئازادە تا ئەو كاتەی ئازادی یەكێكی تر‬ ‫دەست پێدەكات‪ .‬ئەوەشی وت «قسە كردن لەسەر ئەم بابەتە زۆر‬ ‫هەڵ ئەگرێت‪ ،‬واتە ئەو پاركانە بە شوێنێكی گشتی دادەنرێت و‬ ‫هەموو كەسێك بۆی هەیە سەردانی بكات و كاتێكی خۆش بباتە‬ ‫سەر لەوێ»‪.‬‬ ‫راشكاوانە ئاماژەی بەوەشدا كە «ئەو كچ و كوڕە عاشقانەش‬ ‫ئازادن لە دەڕبرینی هەست و سوز بۆ یەكتری‪ ،‬بەاڵم بە مەرجێك‬ ‫لەسەر حسابی یەكێكی تر نەبیت و لەبەر چاوی خەڵكی گشتی‬ ‫هەندێ ڕەفتار بكەن كە بەالی خەڵكەوە قبوڵ نەبێت‪ .‬چونكە ئێمە‬ ‫ئەوەمان نابێت لەبیر بچێت كە ئێمە كۆمەڵگەیەكی روژهەاڵتین و ئەم‬ ‫جورە شتانە تا ڕادەیەك قبوڵ ناكرێت»‪.‬‬ ‫توێژەرەكە روونیدەكاتەوە لەوانەیە ئەو شوێنە ناوبانگێكی خەراپی‬ ‫لێ بكەوێتەوە‪ ،‬ئەمەش وا لە خەڵكی دەكات بەتایبەتی خیزانەكان‬ ‫سەردانی ئەو شوێنە نەكەن‪ ،‬بوێە ئەگەر شوێنیكی تایبەت بە خۆیان‬ ‫هەبێت زۆر باشترە و ئازادیەكی زیاتریان ئەبێت‪ ،‬هەروەها دور ئەبن‬ ‫لەقسەو قسەڵوكی خەڵكی‪.‬‬

‫«راستە زۆر جار كوڕان و كچانی‬ ‫عاشق بۆ بەسەربردنی كاتێكی‬ ‫خۆش دێنە ئەم پاركە‪ ،‬بەاڵم هەر‬ ‫كە لەالیەن كەسێكی ناسیاوی‬ ‫كچەكەوە بینران‪ ،‬ئەوا كێشە‬ ‫دروست دەبێت و هەردووكیان‬ ‫دەبنە قوربانی و رەنگە ناچار بن‬ ‫واز لەیەكتری بێنن»‬ ‫خاوەنی ئیمتیاز‪:‬‬ ‫ئومێد خۆشناو‬ ‫سەرنووسەر‪:‬‬ ‫ئاڤان حه‌مه‌ ساڵح‬

‫‪0750-446 1301‬‬

‫جێگری سه‌رنووسه‌ر‪ :‬شاخه‌وان عومه‌ر سلێمان‬ ‫‪0750-448 0225‬‬

‫به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین‪ :‬فەرەیدون بێوار‬ ‫‪0750-414 1910‬‬ ‫‪f_bewar@yahoo.com‬‬

‫ستافی پەیامنێران‪:‬‬ ‫توانا شێخانی‬ ‫محەمەد عومەر‬ ‫شاخەوان شێخانی‬ ‫نه‌خشه‌ساز‪ :‬شێرکۆ‬

‫ناونیشان‪ :‬هەولێر‪ -‬بارەگای مه‌کته‌بی سکرتارییه‌تی یەكێتی‬ ‫الوانی دیموكراتی كوردستان–پشت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‬ ‫یان له‌ رێگه‌ی ئه‌م ئیمه‌یله‌وه‌ بابه‌ته‌کانتان بنێرن‪:‬‬ ‫‪shaxawanjournalist@yahoo.com‬‬


‫نەرمین عوسمان‪،‬ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی‬ ‫و جێگری لیژنەی قەرەبووكردنەوەی مادەی ‪140‬‬

‫دیمانە‪ :‬تریفە ئازاد‬

‫پ‪:‬بەرای ئێوە تاچەند ساڵی تر مادەی ‪ 140‬بەتەواوەتی‬ ‫جێبەجێ دەكرێ؟‬ ‫و‪ :‬مادەی ‪ 140‬خۆی لە سێ قۆناخی گرنك ئەبینێتەوە‪،‬‬ ‫ئێمە تا ئێستا لە قۆناغی سەرەتایین‪ ،‬قۆناغە سەرتاییەكەشی‬ ‫بریتیەلە گەڕانەوەی ئاوارەكان و هاوردەكانی ناوچەكانی‬ ‫كوردستان بۆ زێدی خۆیان‪ ،‬دوای ئەوە گەڕانەوەی سنورە‬ ‫ئیدارییەكانە‪ ،‬جا قەرەبووی ئەو كەسانەیە‪ .‬ئێمە ئێستا لە‬ ‫قۆناغی یەكەمداین‪ ،‬ئەتوانم بڵێم قۆناغەكەی تری بەشێكی‬ ‫جێبەجێكراوە‪ ،‬بەاڵم قەرەبوو كردنەوەی ئاوارەكان چەند‬ ‫ساڵێك ئەخایەنێت‪ .‬بەپێی رێژەی ئەوفۆرمانەی كە لەبەر‬ ‫دەستی لیژنەكەدایە‪ ،‬ئەو پارانەی كە دابین ئەكرێت دەتوانێ لە‬ ‫‪ %4‬فۆرمەكان جێ بەجێ بكات‪.‬‬ ‫پ‪:‬ئەو بودجەیەی كە بۆ مادەی ‪ 140‬دابین دەكرێ تاچەند‬ ‫لە ئاستی پێویستدایە؟‬ ‫و‪ :‬بودجەكە زۆر كەمە‪ ،‬بەاڵم بودجەكە تەنها كەركووك و‬ ‫خانەقین ناگرێتەوە‪ ،‬بەڵكو ناوچەكانی دەوروبەری مووسڵیش‬ ‫ئەگرێتەوە‪ ،‬ئەو پارەیە یەكجار كەمە بە بەراورد لەگەڵ ئەم‬ ‫هەموو خەڵكە كە بڕیار دراوە مادەی ‪ 140‬بیانگرێتەوە‪ .‬تەنانەت‬ ‫ئەوانەی ئاوارەی دەرەوەش بوون ئێستا ئەیانگرێتەوە ‪.‬‬ ‫پ‪ :‬وەك كەسێكی شارەزا لە مادەی ‪ 140‬پێت وایە مادەی‬ ‫‪ 140‬جێ بەجێ ئەكرێت؟‬ ‫و‪ :‬ئەگەر ئیرادەیەكی سیاسی بەهێز هەبێت لە الیەن‬ ‫دەوڵەتەوە‪ ،‬ئەوا مادەی ‪ 140‬جێ بەجێ ئەبێت‪ ،‬بەاڵم بەو‬ ‫شێوەی ئێستا كە هەیە نەخێر زۆر زەحمەتە ‪.‬‬ ‫پ‪ :‬لەگەڵ هاتنی مالیكی بۆ كەركووك‪ ،‬ئەڵێت كەركووك‬ ‫شارێكی عێراقیە و مادەی ‪ 140‬جێ بەجێ ناكرێت‪ .‬رای تۆ لەو‬

‫بارەوە چییە؟‬ ‫و‪ :‬مالیكی زۆر سیاسیانە ئەم قسەیەی كردووە‪ ،‬نەیوتووە‬ ‫كوردستانی نییە‪ ،‬ئەڵێت شارێكی عێراقیە‪.‬ئەگەر لێكی بدەیتەوە‬ ‫بەدەستوور‪ ،‬ئەوا هەرێمیش عێراقیە‪ .‬واتە شتێكی نەوتووە‬ ‫بەردەر لە دەستور‪ ،‬بەاڵم وتنی ئەم قسەیە ئیستفزازییە بۆ‬ ‫ناوچەكە‪.‬‬ ‫پ‪ :‬بەرای تۆ‪ ،‬لەم قەیرانەسیاسەی كە ئێستا عێراق‬ ‫تێكەوتووە‪ ،‬یەكدەنگی كورد و كۆدەنگی نیشتیمانی لە گوتاری‬ ‫سیاسی چەندە گرنگە بۆ هەرێمی كوردستان؟‬ ‫و‪ :‬ئێمە هەموو مەسەلە سیاسیەكان بە یەكبوونی دیدی سیاسی‬ ‫هەموو حزبەكان ئەكرێت‪ ،‬بە هەموو رێكخراوەكانیشەوە‪ ،‬ماڵی‬ ‫كوردی چەند یەك بێت ئەوەندە ئێمە ئەتوانین فشارەكانمان‬ ‫لەسەر دەوروبەرمان زیاد بكەین‪.‬یەكگوتاری كورد زەرورەتێكی‬ ‫مێژوییە‪ ،‬لە ماڵی خۆمانا لەسەر جێ بەجێ كردنی بەرنامەو‬ ‫پرۆژە دیدمان چەند جیاواز بێت‪ ،‬نابێت لە دەرەوە ئێمە وابین‪.‬‬ ‫ئیتر كاتی ئەوە هاتووە وتارەكانمان یەك كەین بۆ ئەوەی‬ ‫كەس زەفەرمان پێ نەبات ‪.‬‬ ‫پ‪ :‬مالیكی هەوڵی ئەوەیدا سود لە گرژی نێوان چەند‬ ‫حزبێكی سیاسی كوردی وەربگرێت‪ ،‬ئایا پێت وایە مالیكی‬ ‫سودی لەم گرژییە وەرگرتبێت؟‬ ‫و‪ :‬تا ئێستا سودی لەم دەرفەتە وەرنەگرتووە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەگەر ناكۆكی لە نێوان حزبەكان بەردەوام بێت و گوتارمان‬ ‫یەكنەبێت‪ ،‬بەڵی سودی لێ وەردەگرێت‪ .‬تا ئێستاش هەوڵی‬ ‫داوە و هەوڵی زۆریش ئەدات‪ ،‬بەاڵم ئێمە ئەبێت زۆر لەم هەوڵە‬ ‫بەرزترو گەورەتر بین‪.‬‬ ‫پ‪ :‬ئەگەر رەوشی عێراق وابێت پێت وایە مالیكی متمانەی‬ ‫لێدەسەنرێتەوە؟‬ ‫و‪ :‬ئەگەر بەو شێوە بڕوات و ئێمە بتوانین لۆبیەكی فراوان‬ ‫دروست بكەین ئەوا متمانەی لێدەسێندرێتەوە‪.‬‬ ‫پ‪:‬كە مالیكی سەردانی كەركوكی كرد لە الیەن یەكێتی‬ ‫پێشوازی گەرمی لێكرا‪ ،‬بۆچی؟‬ ‫و‪ :‬یەكیتی نەبووە‪ ،‬چونكە وەزیرەكانی یەكێتیش‬ ‫نەهاتبوون‪ ،‬لەبەر ئەوە ناتوانین بڵین یەكێتی بووە‪ ،‬ئەتوانین‬ ‫بڵێین پارێزگاری كەركووك بووە‪ ،‬ئەمەش ئەركی خۆیەتی‪،‬‬ ‫چونكە ئەو تاوەكو ئێستاكە لەسەر بەغدایە‪ ،‬ناتوانێ بڵێت من‬ ‫پێشوازی لێناكەم‪ ،‬ئەمە شتێكە بە قازانج ناگەڕێتەوە‪ ،‬چونكە‬ ‫جگە لە پاریزگا كەسی تری یەكێتی ئامادەی پێشوازی و‬ ‫كۆبوونەوەكە نەبوو‪ ،‬پارێزگاریش لەبەر سیفەتی وەزیفی خۆی‬ ‫ئامادە بوو نەك وەك ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی‪.‬‬ ‫پ‪:‬دەوترێت راجیایی و ناكۆكی لەنێوان ئێوە و پارتیدا هەیە‬ ‫سەبارەت بە كێشەكانی عێراق؟‬ ‫و‪ :‬لەهەموو كۆبوونەوەكانی سەركردایەتی یەكێتی جەخت‬ ‫لەسەر ئەوە دەكەینەوەكە ئێمە و پارتی هاوپەیمانین و‬ ‫ئەو پەیوەندیەی كە لە نێوانماندایە هیچ الیەنێك نەیتوانێ‬ ‫بیروخێنت‪.‬‬ ‫راستە دوو بیروبۆچوونی جیاوازمان هەیە لەسەر هەندێك‬ ‫مەسەلە‪ ،‬بەاڵم ئەو پەیوەندییە ناگۆڕینەوە بە هیچ شتێكی‬ ‫تر‪.‬هەموو كات جەختمان كردۆتەوە ئەبێ ئەو هاوپەیمانێتییە‬ ‫بپارێزین بۆئەوەی جارێكی تر توشی هیچ گرفتێكی تر نەبین‪.‬‬

‫بەو شێوەیەی كە ئێستا هەیە‪،‬‬ ‫زەحمەتە مادەی ‪ 140‬جێبەجێ‬ ‫بكرێت‬

‫شادمان مەال حەسەن‬

‫قەرەبوو كردنەوەی ئاوارەكان چەند ساڵێك ئەخایەنێت‬

‫ئەردۆگان و كێشەی‬ ‫كورد‬

‫لەدوای كەمال ئەتاتورك دامەزرێنەری دەوڵەتی كۆماری توركیای‬ ‫نوێ لە ساڵی ‪1923‬وە هیچ سەركردەیەكی هەڵبژێردراو بەدەنگی‬ ‫خەڵك بەقەد «ڕەجەب تەیب ئەردۆگانی» سەرۆك وەزیرانی ئێستا‬ ‫بەهێز و خاوەن نفوز نەبووە لەم واڵتە‪.‬لەهەمان كات كێشەی‬ ‫كوردیش لە هیچ دەورو زەمانێكی تەمەنی كۆماری توركیا وەك ئەم‬ ‫سەردەمەنەهاتۆتە پێشەوە‪.‬هەروەها لەهیچ سەردەمێكیش لەسەر‬ ‫ئاستی بااڵی دەوڵەتی تورك وەكو ئێستا باس لە چارەسەری‬ ‫كێشەی كورد نەكراوە‪.‬‬ ‫جاران هەمیشە بە نكۆلی كردن باس لە بوونی كێشەی كورد‬ ‫دەكرا‪.‬تەنانەت ووشەی كورد و كوردستان لە هەموو كونج و‬ ‫كەلەبەرێكی ئەم جیهانە لەسەر زاری هەر كەسێكەوە دەربچووبا‬ ‫ئەوە تورك دژی بوون و پێی پەست دەبوون‪.‬‬ ‫بەاڵم ئێستا لە سەر ئاستی سیاسی و فەرهەنگی و كەلەپورییەوە‬ ‫كورد لە توركیا دەتوانێ قسە لەسەر الیەنەكانی ژیانی خۆی و‬ ‫كێشەكەی بكات‪.‬ئەگەرچی لەهەمان كات سیاسەتێكی زۆر توند‬ ‫و خوێناویش لەبەرامبەر چاالكوانانی سیاسی كورد لەناو توركیاو‬ ‫گەریالكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە شاخەكاندا هەیە‪.‬لەالیەكی‬ ‫تریش بەهۆی بەرژەوەندییە ئابووری و سیاسیەكانییەوە توركیا‬ ‫لەگەڵ هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكانی زۆر باش بردۆتەپێش‬ ‫و گەشەی پێداوە‪ .‬ئێستا وەك كیانێكی سیاسی و قانوونی لە‬ ‫چوارچێوەی عێراقی فیدراڵی مامەلە لەگەڵ سەركردایەتی هەرێم‬ ‫دەكات‪.‬لە ئێستادا توركیا بەسەرۆكایەتی پارتی داد و گەشەپێدان و‬ ‫تەیب ئەردۆگانی سەرۆك وەزیران لە ناوچەی ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاست‬ ‫و واڵتانی عەرەبی دەورێكی دیار و بەرچاو دەبینێ‪.‬‬ ‫لە هاتنی شەپۆلی بەهاری عەرەبی بەئاشكرا توركیا پشتیوانی‬ ‫لەو هێز و گروپانە دەكات كەوا لە ئەنجامی ڕاپەڕینەكان هاتونەتە‬ ‫سەر گۆڕەپانی سیاسی واڵتەكانیان‪.‬لەهەمان كات لە عێراق و‬ ‫سوریاش دەیەوێ ڕۆڵێكی دیار و بەرچاوتر ببینێ و كاریگەری‬ ‫زیاتری هەبێ لەسەر ئێستاو داهاتووی ناوچەكە‪.‬وەك ئەحمەد‬ ‫داود ئۆغلوی وەزیری دەرەوەیان خۆیان بە عوسمانییە نوێیەكان‬ ‫دەچوێنێ و خوازیارن بە شێوەیەكی تر و دوور لەشەڕ و ئاژاوە بۆ‬ ‫هەموو ئەو سەرزەمینانە بگەڕێنەوە كەوا ڕۆژگارێك لە ژێر ڕكێف‬ ‫و قەڵەمڕەوی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدابوونە‪.‬ئەم سیاسەتەی‬ ‫ئەردۆگان و پارتەكەی شتێكی سروشتی و ئاساییە لە سیاسەتدا بۆ‬ ‫پاراستن و گەشەپێدانی بەرژەوەندیەكانی واڵتەكەیان‪.‬‬ ‫بەاڵم دەبێ ئەوە بزانن كەوا كێشەی كورد كە كێشەی نەتەوە‬ ‫و خاكی میللەتێكە لەناو خودی توركیا و سێ سنوری وشكانی‬ ‫واڵتەكەیان (ئێران و عێراق و سوریا) لەمپەرێكی گەورەو‬ ‫كەمەرشكێنە بۆ پەڕینەوەیان لە واڵتەكەیان بۆ هەر سەرزەمینێكی‬ ‫تر‪.‬بۆیە گەر ئەردۆگان و حكومەتەكەی بتوانن خێراتر هەنگاو بنێنن‬ ‫بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد لە واڵتەكەیان ئەوە بەدڵنیایەوە‬ ‫بەرژەوەندیەكانیان باشتر جێگیر دەبێ و چاكتر دەچێتەپێش‬ ‫و گەشەی زیاتر دەكەن لەناوچەكەدا‪.‬بۆیە مەحاڵە خەونی‬ ‫گەورەی داهاتووی توركیا و ئەردۆگان وابەئاسانی بێتە دی بەبێ‬ ‫ئاوڕدانەوە لە چارەسەركردنی پرسی نەتەوەیی كورد‪.‬چونكە ئەمڕۆ‬ ‫لەناوچەكەدا هەرچی هێزی سیاسی بەهێز هەیە لەدەست حزب‬ ‫و گروپە ئیسالمیەكانە كەوا هیچ كێشەی نەتەوەیان نیە جگە لە‬ ‫فەلەستینیەكان بەاڵم هێزی كاریگەری كورد تاكو ئێستا بەدەست‬ ‫نەتەوەیەكانەوەیە‪.‬بۆیە چارەسەركردنی كێشەی كورد ئەوەندەی‬ ‫لەبەرژەوەندی توركیای پارتی داد و گەشە پێدانە هەر ئەوەندەش‬ ‫لەبەرژەوەندی كورد خۆی دایە ‪.‬‬


pirs 157 web