Issuu on Google+

‫سەردانەكەی سەرۆك‬ ‫بارزانی بۆ ئەمریكا‪،‬‬ ‫كاردانەوەی جیای‬ ‫ل‪ ٢‬لێدەكەوێتەوە‬

‫‪152‬‬ ‫باڵوکراوه‌یه‌کی ئازاده‪ ‌،‬یه‌کێتی الوانی دیموکراتی کوردستان مانگی دوو جار ده‌ری ده‌کات‪ .‬سێشه‌ممه‌ ‪2012/4/10‬‬

‫شوان قەاڵدزەیی‪ ،‬وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسالمی‪:‬‬ ‫ئیسالمخوازەکان لە بزوتنەوە كۆ ببوونەوە‪ ،‬ئەو‬ ‫فراوانبینییە لەالیەن هەندێك گروپ و كەسەوە‬ ‫ئیستیغالل كرا و ئەوەی لێكەوتەوە كە بینینمانل‪3‬‬

‫كێشەی بەغدا و هەولێر‪،‬‬ ‫حەقایەتی مێش‬ ‫پاش هاتنی تارق هاشمی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق بۆ هەرێمی‬ ‫كوردستان و پەخشكردنی دانپێدانانی بەرپرسی پاسەوانەكانی بە‬ ‫دەست تێكەڵكردنی ئەو (هاشمی)‪ ،‬بە چەند كارێكی تیرۆرستی‪ ،‬شەری‬ ‫راگەیاندنی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا جارێكی دیكە دەستی‬ ‫پێكردوە‪ ،‬لەالیەك هاشمی دادگاكانی حكوومەتی ناوەندی بە الیەنگری‬ ‫مالیكی تۆمەتباردەكرد و لە بەرامبەریشدا مالیكی دوایدەكرد ناوبراو لە‬ ‫بەردەم دادگا ئامادەبێ‪ ،‬ئەمەش دیسانەوە گۆرەپانی سیاسی عیراقی‬ ‫وروژاندەوە‪ ،‬تارق هاشمی كە لەسەر كوتلەی سونەكان پۆستی جێگری‬ ‫سەرۆك كۆماری وەرگرتووە‪ ،‬ئەوەش لەسەر بنەمای ئەو تەوافوقەی‬ ‫كە لە دەستوری هەمیشەی عیراق جێگیركراوە‪...‬‬

‫ل‪4‬‬

‫وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی‪ :‬مامۆستای ئایینی نابێ حزبی بێت‪ ،‬قاسم عومەر بندیان‪ ،‬شارەزا لە ئاو‪:‬‬ ‫ئەمڕۆ چوار واڵت لەسەر ئاوی‬ ‫بەو كارە خۆی بچوك دەكاتەوە و گوناهباریش دەبێت‬ ‫كوردستان دەژین‪ :‬عێراق‪،‬‬ ‫كامیل حاجی عەلی وەزی��ری‬ ‫سوریا‪ ،‬ئێران‪ ،‬توركیا‬ ‫ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە‬ ‫دیدارێكی رۆژنامەی پرسدا باسی‬ ‫زۆری فەرمانبەرانی مزگەوتەكان‬ ‫دەكات و رایدەگەیەنێت كە لە‬ ‫رێگەی لێژنەیەكەوە چاودێری‬ ‫ف��ەرم��ان��ب��ەری م��زگ��ەوت��ەك��ان‬ ‫دەك��رێ��ت كە پێشتر گومانی‬ ‫ئەوەیان لێدەكرا دەوام نەكەن‪.‬‬ ‫ه���ەروەه���ا دەش��ڵ��ێ��ت «ئ��ەو‬ ‫لێژنەیە سودی زۆری هەبووە‬ ‫و توانیومانە وای��ان لێبكەین‬ ‫دەوامەكانیان جدی بكەن»‪.‬‬ ‫لە تەوەرێكی تریشدا سەبارەت‬ ‫بە یەكگوتاری وت��اری هەینی‬ ‫دەڵێت «یەكگوتاری ناكرێت‪،‬‬ ‫بەاڵم دەتوانین وتاری هەفتە بۆ‬ ‫مامۆستایان دیاریبكەین»‪.‬‬

‫ل‪6‬‬

‫ل‪7‬‬


‫‪2‬‬

‫ژماره‌ ‪152‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.org‬‬

‫‪2012/04/10‬‬

‫سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ ئەمریكا‪ ،‬كاردانەوەی جیای لێدەكەوێتەوە‬ ‫رۆژنامەنوسێك‪ :‬ورووژاندنی كێشەكانی هەرێم و بەغدا لەگەڵ ئۆباما كاریگەری ئیجابی‬ ‫دەبێت لەسەر ئایندەی سیاسی هەرێمی كوردستان‬ ‫راپۆرت‪ :‬پرس‬

‫سەردانە فەرمیەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ واڵتانی‬ ‫ئەوروپا بە تایبەت ئەمریكا و كۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆك باراك‬ ‫ئۆباما گرنگی و دەستكەوتێكی تایبەتی بۆ گەلی كوردستان‬ ‫دەبێت‪ .‬هەروەها ئەم پێشوازییە گەرمەی ئۆباما لە سەرۆكی‬ ‫هەرێم لەسەرجەم میدیاكانی جیهان دەنگی دایەوە‪ .‬پاشانیش‬ ‫سەرۆك بارزانی ئەوەی راگەیاند كە ئۆباما بایەخدانی بە عێراق‬ ‫و كوردستان و پابەندی بەڵێنەكانی خۆی بەرامبەر گەلی كورد‬ ‫دوپاتكردۆتەوە‪ .‬لەالیەن خۆشیانەوە چاودێرانی سیاسی و حزب‬ ‫و الیەنەكان ئەم سەردانەی سەرۆك بارزانی بە گرنگی وەسف‬ ‫دەكەن و بە هەنگاوێكی نوێی چارەسەركردنی كێشەكانی كورد‬ ‫دادەنێن‪.‬‬ ‫بە رای بەرپرسێكی پارتی پێویستە هەوڵی راكێشانی‬ ‫كۆمپانیای گەورەی ئەمریكی بدەین بۆ كوردستان بۆ ئەوەی‬ ‫لەسەر بەرژەوەندییەكانی خۆیان بێنە وەاڵم‪.‬‬ ‫عەلی عەونی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی‬ ‫دیموكراتی كوردستان لەبارەی گرنگی سەردانەكەی سەرۆكی‬ ‫هەرێمەوە‪ ،‬وتی «سەردانەكەی سەرۆك بارزانی ئەوە دەردەخات‬ ‫كە خۆی مەركەزی ئیدارەی ستراتیجی و قورسایی جەنابیان لە‬ ‫ئیدارەكردنی عێراق بە تایبەتی لە كاتی روودانی قەیران و كاتە‬ ‫تەنگانەكان بە هانی عێراقەوە هاتەوە و توانیویەتی ببێتە ئەو‬ ‫مەركەزە»‪ .‬هەروەها لە میانەی سەردانەكەی سەرۆكدا جارێكی تر‬ ‫ئۆباما تەئكیدی لەسەر ئەوە كردەوە كە پشتگیری كورد دەكات‬ ‫و بە تەنیای جێی ناهێڵێت‪ .‬ئەندامەكەی سەركردایەتی پارتی‬ ‫ئەوەیشی وت «دەبێت وا بكەین هەوڵی راكێشانی كۆمپانیای‬ ‫گەورەی ئەمریكی بدەین بۆ ئەوەی لەسەر بەرژەوەندییەكانی‬ ‫خۆیان بێنە وەاڵم» راشیگەیاند «لەوانەیە لەسەر ئێمە نەیەنە‬ ‫وەاڵم‪ ،‬بەاڵم لەسەر بەرژەوەندییەكانی خۆیان دێنە وەاڵم»‪.‬‬ ‫رۆژنامەنووسێك پێیوایە ئەو سەردانە گرنگی و تایبەتمەندی‬ ‫خۆی هەیە بە تایبەت دەرب��ارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و‬ ‫بەغدا‪.‬‬ ‫بێستون نوری‪ ،‬رۆژنامەنوس و سەرنووسەری گۆڤاری سڤیل‪،‬‬ ‫سەڕەڕای بەرز نرخاندنی سەردانەكەی سەرۆك بارزانی‪ ،‬لەوبارەوە‬ ‫بۆ پرس وتی «كاتی سەفەرەكە گرنگە‪ ،‬چونكە كێشەكانی هەرێم‬ ‫لەگەڵ بەغدا زیاتر قوڵبۆتەوە»‪ .‬وتیشی «گۆڕانكارییەكانی‬ ‫ناوچەكە پێویست بەوە دەكات كە سەركردایەتی كورد پەیوەندی‬ ‫راستەوخۆی هەبێت لەگەڵ ئەمریكا بۆ ئەوەی داهاتووی هەرێم‬ ‫روونتر بێت»‪ .‬ناوبراو ئەوەشی وت «ئەو هەوااڵنەی كە لە‬ ‫كاتی سەردانەكەی سەرۆكدا باڵوبۆتەوە زیاتر تەئكید لەسەر‬ ‫ئەوە كردۆتەوە كە ئەمریكا بەرپرسیاریەتی ئەخالقی و سیاسی‬ ‫خۆی لێژ ناكات بەرامبەر عێراق و دەبێت عێراقێكی دیموكراسی‬ ‫بێت و نابێت جارێكی تر بەرێوەبردنی یەك حزبی بگەڕێتەوە‪،‬‬ ‫كەواتە لەو كاتەدا دوپاتكردنەوەی بارزانی لەسەر پەیامی خۆی‬ ‫كە دەبێت لە عێراقدا دیكتاتۆریەت دروست نەبێتەوە و هاوكات‬ ‫راستەوخۆ ورووژاندنی ئەو مەسەلەیە لەگەڵ سەرۆكی واڵتان بە‬ ‫تایبەت سەرۆك ئۆباما كاریگەری ئیجابی دەبێت لەسەر ئایندەی‬ ‫سیاسی هەرێمی كوردستان»‪.‬‬ ‫رۆژنامەنووسەكە روونیشی دەكاتەوە «سەرۆكی هەرێم پێش‬ ‫سەردانەكەی وتارێكی پێشكەشكرد‪ ،‬پێدەچوو ئامانج لێی‬ ‫ئاگاداركردنەوەی ئەمریكا و ئەوروپا بێت و تێیان بگەیەنێت‬ ‫كە هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا لە كێشەیەكی گەورەدان‪.‬‬ ‫بۆیە ئەو سەردانە گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە بە تایبەت‬

‫دەربارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كە گرژی و ئاڵۆزی‬ ‫بەخۆیەوە بینیوە»‪ .‬بێستون نوری وتیشی «دەبێ چاوەڕێی ئەو‬ ‫وەفدە بكەین كە هاوسەفەری بوونە‪ ،‬بۆ ئەوەی بزانرێت بەڵێنی‬ ‫ئەمریكا و دەستكەوتەكانی ئەو سەفەرە چیە»‪.‬‬ ‫وتەبێژی یەكگرتووی ئیسالمی سەردانەكەی س��ەرۆك بە‬ ‫بەرەوپێشڤەچونی سیاسەتی كورد وەسف دەكات‬ ‫سەاڵحەدین بابەكر وتەبێژی یەكگرتوی ئیسالمی لەم بارەیەوە‬ ‫دەڵێت «سەرۆك بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم پێشوازی لێبكرێت‬ ‫گرنگی تایبەتی خۆی هەیە تاوەكو سەرۆكی حزبێك‪ ،‬ئەوەش‬ ‫مانای بەرەوپێشچوونی سیاسەتی كوردە لەو واڵتانە‪ ،‬هەر بۆیەش‬ ‫پێموایە كورد لە ئاستێكی دیپلۆماسی باشدایە‪ ،‬بەاڵم ئەوەش‬ ‫مانای ئەوە نیە كە توانی بێتمان هەنگاوی گەورەمان نابێت»‪.‬‬ ‫ناوبراو زیاتر دوواو وتی «لەو سەردانە گرنگیەی سەرۆكدا ئەگەر‬ ‫دیدگای كورد وەكو خۆی بگەیەندرێت سوودمەند دەبێت‪ ،‬بە‬ ‫تایبەت لە دۆسیەی ئەو كێشانەی كە ماوەی چەند ساڵێكە لە‬ ‫نێوان هەرێم و بەغدا بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە»‪.‬‬ ‫مامۆستایەكی زانستە سیاسییەكان رایدەگەیەنێت سەردانەكەی‬ ‫سەرۆك بارزانی بۆ پارچەكانی تری كوردستانیش گرنگ بووە‪.‬‬ ‫دكتۆر ساڵح مەال عومەر مامۆستای زانستە سیاسیەكان‬ ‫لە زانكۆی سەاڵحەدین دەرب��ارەی هەمان پرس دەڵێت «ئەو‬ ‫سەردانە گرنگیەكی تایبەتی هەیە بۆ هەردووال بە تایبەت لە‬ ‫دوای پاشەكشێی هێزەكانی ئەمریكا‪ .‬لەالیەكی تریشەوە هەر‬ ‫لەو سەردانەیدا ئۆباما ئەو گرەنتیەی بە سەرۆك بارزانی و‬ ‫خەڵكی عێراق بە گشتی داوە كە ئەمریكا پاڵپشتی لە پرۆسەی‬ ‫دیموكراسی دەك��ات»‪ .‬هەروەها ئەو مامۆستایەی زانستە‬ ‫سیاسیەكان ئەوەیشی روونكردەوە كە سەرۆك بارزانی لەگەڵ‬ ‫ئۆبامادا باسی مافی كوردەكانی سوریای كردووە‪ ،‬ئەمەیش زۆر‬ ‫گرنكە دەوڵەتێكی وەك ئەمریكا كە كاریگەری زۆری لەسەر‬ ‫پرۆسەی دیموكراسیكردنی لە رۆژهەاڵتی ناوەڕاستدا هەیە‬ ‫ئاگاداری ئەو پرسە بێت و پشتگیری پرسەكە بێت‪ .‬بۆیە‬ ‫دەردەكەوێت كە سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ پارچەكانی‬ ‫تری كوردستانیش گرنگ بووە»‪.‬‬ ‫دەربارەی پشتگیركردن لە راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی بە‬

‫ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی‪:‬‬ ‫لە میانەی سەردانەكەی سەرۆكدا‬ ‫جارێكی تر ئۆباما پشتگیری خۆی‬ ‫بۆ كورد دوپات كردەوە‬ ‫وتەبێژی یەكگرتوو‪ :‬ئەو پێشوازییە‬ ‫گەرمەی كە لە سەرۆك كرا‪ ،‬مانای‬ ‫بەرەوپێشوەچوونی سیاسەتی‬ ‫كوردە لە ئەمریكا‬ ‫مامۆستایەكی زانستە‬ ‫سیاسییەكان‪ :‬سەردانەكەی‬ ‫سەرۆك بارزانی بۆ پارچەكانی تری‬ ‫كوردستانیش گرنگ بوو‪ ،‬چونكە‬ ‫سەرۆك لە خەمی هەموواندا بوو‬ ‫تایبەت لەالیەن ئەمریكاوە‪ ،‬دكتۆر ساڵح دەڵێت «لە ئێستادا‬ ‫ئەم پرسە لەگەڵ ستراتیژیەتی ئەمریكا ناگونجێت‪ ،‬بەڵكو‬ ‫ئەمریكا دەیەوێت عێراق بە شێوەیەكی یەكگرتوو بمێنێتەوە‪،‬‬ ‫چونكە دەیەوێت مۆدێلێكی دیموكراسی لە رۆژهەاڵتی ناوەڕاست‬ ‫باڵوبكاتەوە‪ ،‬لەو نێوەندەشدا دەوڵەتی عێراق ببێتە نمونەیەك‬ ‫بۆی‪ ،‬بەاڵم پێشبینیش دەكرێت كە گۆڕانكاری لە سیاسەت و‬ ‫تاكتیكەكانی ئەمریكا بكرێت»‪.‬‬


‫‪www.lawanikurdistan.org‬‬

‫ژمار ‌ه ‪152‬‬

‫‪2012/04/10‬‬

‫‪3‬‬

‫شوان قەاڵدزەیی‪ ،‬وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسالمی‪:‬‬

‫ئیسالمخوازەکان لە بزوتنەوە كۆ ببوونەوە‪ ،‬ئەو فراوانبینییە لەالیەن‬ ‫هەندێك گروپ و كەسەوە ئیستیغالل كرا و ئەوەی لێكەوتەوە كە بینینمان‬ ‫دیمانە‪ :‬پرس‬

‫پ‪ :‬ب��زووت��ن��ەوەی ئیسالمی یەكەم حزبی ئیسالمی و‬ ‫بەهێزترین بوو لە سەردەمی شاخ‪ ،‬كەچی دوای راپەڕینی‬ ‫‪ 1991‬ساڵ بەساڵ بەرەو الوازی و كەم جەماوەری چووە‪،‬‬ ‫لێكدانەوەی ئێوە لەم بارەوەیە چییە؟‬ ‫و‪ :‬بزوتنەوەی ئیسالمی بەهۆی هەڵوێست رەسەنییەوە كە‬ ‫دەرحەق بە دۆزی رەوای كورد هەیبوو‪ ،‬لەسەردەی بەعس‬ ‫ئێعالنی شۆڕی دژ بەو رژێمە كرد‪ ،‬ئەمە خاڵی پڕ بەها و‬ ‫مێژوویییە هەڵوێستی جوامێرانەیە‪ ،‬كە هەر ئەمەش بوو وای‬ ‫كرد لە دوای راپەڕینیش پێگەی خۆی هەبێت و لەسەرتاسەری‬ ‫كوردستان جەماوەر لە دەوری كۆ ببێتەوە‪ .‬بزوتنەوە تاوەكو‬ ‫ساڵی ‪ 2000‬لە بەهێزی و جەماوەریبوون دابووە‪ ،‬لەدوای ئەو‬ ‫بەروارەوە بەهۆی لێكترازانەكان كە لە دوای كۆنگرەی یەكی‬ ‫«بزوتنەوەی یەكبوون»ەوە هاتەئاراوە‪ ،‬بەرەو داكشان رۆیشت‬ ‫بەشێوەیەكی كاتی‪.‬‬ ‫پ‪ :‬بزووتنەوەی ئیسالمی یەكێكە لەو حزبە ئیسالمیانەی‬ ‫كە زۆرترین ئینشیقاق و جیابوونەوە تێیدا روویداوە‪ ،‬بۆچی؟‬ ‫و‪ :‬لێكترازان جیابوونەوە تەنیا لە ریزەكانی بزوتنەوە‬ ‫رووی نەداوە‪ ،‬لە پارتی و یەكێتی و شیوعی و سۆسیالیست‬ ‫و تەنانەت حزبە نەتەوەیی و ئیسالمییەكانی ع��ەرەب و‬ ‫ناوچەكەش رووی��داوە‪ .‬ئەمە مانای ئەوە نییە بەسروشتی‬ ‫سەیری لێكترازانەكانی ناو بزوتنەوە بكەین‪ .‬مامۆستا مەال‬ ‫عوسمان عەبدولعەزیز‪ ،‬رابەری كۆچكردوو پێیوابوو كە هەرچی‬ ‫ئیسالمخواز لە كوردستان هەیە لەدەوری بزوتنەوە كۆببێتەوە‪،‬‬ ‫ب��ەاڵم دوات��ر ئەو فراوانبینییە لەالیەن هەندێك گ��روپ و‬ ‫كەسەكانەوە ئەو ئازادییە ئیستیغالل كرا و ئەوەی لێكەوتەوە‬ ‫كە بینینمان‪.‬‬ ‫لەیەكی تر ئەو بارودۆخەی كە بزوتنەوەی تیادا ئێعالن‬ ‫كرا‪ ،‬ئەوە بوو كە هەر كەسێك روحییەتی بەرەنگاری دژ بە‬ ‫رژێم تیابوایە و فكرەی جیهادی هەبوایە و ئیسالمی وەكو‬ ‫بەرنامەی ژیان سەیر بكردبایە‪ ،‬بزوتنەوە لە چوارچیوەی‬ ‫خۆیدا كۆی دەكردەوە‪ ،‬بەاڵم ئەو ئەفكار و بیرورایانە گەشەی‬ ‫كرد بەئاراستەیەك كە پێچەوانەی فراوانبینی بزوتنەوە بوو‪.‬‬ ‫هەڵبەتە رۆڵی دەزگا هەواڵگرییەكانی ناوچەكە و تەنانەت‬ ‫ناوخۆش رۆڵیان هەبووە‪.‬‬

‫حكومەتدا‪.‬‬ ‫بڕوابوونمان بە چەك و جەنگ و جیهاد ل��ەدژی بەعس‬ ‫و رژێمەكەی مایەی شانازی و سەربەرزیمانە و هەرگیز لێی‬ ‫پەشیمان نین‪ .‬هەمیشە ئەندامەكانمان لەسەر بنچینەی‬ ‫دڵسۆزی و ئازایەتی و راستگۆیی پ��ەروەردە دەكەین‪ .‬ئایا‬ ‫ئەمانە توندوتیژین یان بەرگریكردن لە ئایین و گەل و‬ ‫نیشتمان؟ ئەو گرووپانەشی كە جیابوونەوە لە وەاڵمی پێشوو‬ ‫بە كورتی ئاماژەم پێدا كە چۆن بووە‪.‬‬

‫پ‪ :‬تێبینی ئ��ەوە دەكرێت كە بزووتنەوەی ئیسالمیش‬ ‫وەك��و حزبە عەلمانییەكان‪ ،‬لەالیەن بنەماڵەی مامۆستا‬ ‫«ع��ب��دال��ع��زی��ز»ەوە دەس��ت��ی ب��ەس��ەردا گ��ی��راوە و قۆرخی‬ ‫دەسەاڵتیان كردووە؟‬ ‫و‪ :‬بنەماڵەی مامۆستا «عبدالعزیز» لەناو بزوتنەوەی‬ ‫ئیسالمیدا رۆڵیان هەبووە و خاوەن وجوود بوون‪ .‬كارەكانیش‬ ‫زیاتر بە شورایی ئەنجام دەدرێت‪ .‬هەر كەسێك لە بنەماڵەی‬ ‫مامۆستابێت یان هەر دەستە و دەزگایەكی تر لەناو بزوتنەوە‬ ‫پ‪ :‬دەوترێت بەهۆی بڕوابوونی بە جیهاد و چەك و هەڵگری یان دەرەوەی بزووتنەوە‪ ،‬ئەگەر بیەوێ دەسەاڵتەكانی پاوان‬ ‫بیروباوەڕی توندوتیژی‪« ،‬كەچەند گروپێكی تیرۆریستی لە بكات بۆ بەرژەوەندی كەسی‪ ،‬زەرەرمەند دەبێت ئێستابێ یان‬ ‫بزووتنەوە جیابووبەنەوە» هۆكاری ئینشیقاق و دابەزینی داهاتوو ‪.‬‬ ‫ئاستی جەماوەری بزووتنەوی ئیسالمییە و نەیتوانیوە خۆی‬ ‫پ‪ :‬لەم ماوەیەدا جێگری رابەر و هەندێك لە سەركردایەتی‬ ‫لەگەڵ سەردەم بگونجێنێ؟‬ ‫و‪ :‬بزوتنەوە سەردەمیترین حزبی ئیسالمی كوردستانە‪ ،‬بۆ بزووتنەوە بەیانێكیان دەركردو ئاماژەیان بە ناشەفافییەت‬ ‫هەموو قۆناغێك ئاراستەی تایبەتی خۆی هەبووە‪ .‬بەرامبەر بە و كێشە و گرفتی ناوخۆیی حزبدا و سەرۆكی ئامادەكاری‬ ‫بەعس چەكی هەڵگرتووە و خەباتی چەكداری و سەربازی و كۆنگرەش دەستی لەكار كێشایەوە‪ ،‬خوێندنەوەی ئێوە لەسەر‬ ‫بەیانەكە و هەڵوێستی ئەو برادەرانە چییە؟‬ ‫دیپلۆماسی و راگەیاندنی لە دژی ئەنجام داوە‪.‬‬ ‫و‪ :‬سەرەرای تێبینی و سەرنجمان لەسەر بەیاننامەكان و‬ ‫لەكاتی راپەڕین باشترین رۆڵی لە ئازاد كردنی شارەكانی‬ ‫كوردستان هەبووە و جەماوەر شاهیدە لە ‪ 1992\5\19‬رێزمان بۆ تێڕوانیەكانیان‪ ،‬ئەمە نیشانەی ئازادی و فراوانی‬ ‫بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنی یەكەمی پەرلەمانی كوردستانی پانتایی رادەربڕینە لەناو بزوتنەوەدا و بوونی یەكتر خوێندنەوە‬ ‫و خۆ نەخواردنەوەیە‪ .‬جەنابی مامۆستا مەال محەمەد عومەر‪،‬‬ ‫كردووە بە لیستی ئیسالمی‪.‬‬ ‫هاوكاری و هەماهەنگی نێوان الیەنە سیاسییەكانی بە جێگری راب���ەری گشتی جێگەی رێ��زە الی هەموومان و‬ ‫ستراتیژ دان��اوە‪ .‬بەشداری كابینەكانی حكومەتی هەرێمی پێگەیی خۆی هەیە‪ ،‬لەبەر ئەوە بەشێك لە داواكارییەكان‬ ‫ك��ردووە‪ .‬هەروەها رەخنەی گرتووە لە ئ��ەدای حكومەت و پێشنیارەكانیان بە هەند گیراوە و چەندین كۆبوونەوە‬ ‫و تێكەاڵوی حزب و حكومەت و هەیمەنەی حزب بەسەر لەوبارەوە ئەنجام دراوە و لیژنەی بۆ پێكهێنراوە بەمەبەستی‬

‫چارەسەر و نەمانی گرفت و لەمپەرەكان‪.‬‬ ‫پ‪ :‬دەوترێت ئەگەری هەیە لە كۆنگرە جێگری رابەر و‬ ‫كۆمەڵێك كەسیتر لە بزووتنەوە جیاببنەوە و حزبێكی نوێ‬ ‫دروست بكەن‪ .‬تاچەند ئەم ئەگەرە لە كۆنگرە پێشبینی‬ ‫كراوە؟‬ ‫و‪ :‬ئەو گرفت و كێشانەی كە هەبووە بە رێژەیەكی باش‬ ‫چارەسەر كراوە و هێور بۆتەوە و دڵنیاش بن لە كۆنگرە و‬ ‫دوای كۆنگرە هیچ جیابوونەوە و جوداخوازییەك روونادات‪.‬‬ ‫پ‪ :‬فراكسیۆنی بزووتنەوە لە پەرلەمانی كوردستان‬ ‫هاوهەڵوێست بوون لەگەڵ جەماعەتی جێگری راب��ەر‪ ،‬ئایا‬ ‫ئەوە پێوەندی بە قۆرخكاری و كێشەناوخۆییەكانی بزووتنەوە‬ ‫هەیە‪ ،‬یان گومان دەكەن دەستێكی رێكخراوی لەپشتە‪ ،‬ئەگەر‬ ‫دەستێك هەیە ئەو الیەنە كێیە؟‬ ‫و‪ :‬وا باش بوو برایانمان لە پەرلەمان بەتایبەتی مامۆستا‬ ‫ئەحمەد وەرتی رۆڵی زیاتر لەیەكتر نزیكبوونەوە و چارەسەر‬ ‫كێشەكان و بێالیەنی نیشان دابایە‪ ،‬چونكە ئەوان نوێنەرایەتی‬ ‫جەماوەری فراوانتر لە بزوتنەوەش دەكەن‪.‬‬ ‫بە هەر حاڵ ئێستا بارودۆخەكە ئارام بۆتەوە و بەردەوام‬ ‫بوونیشی ئەركی هەموو الیەكمانە كە كارێك نەكەین ببێتە‬ ‫مایەی درز بەڵكو دەرمان بین بۆ كێشەكان‪.‬‬ ‫پ‪ :‬كەی كۆنگرە دەبەستن؟ ئایا بەر لە كۆنگرە كێشەی‬ ‫نێوان جەماعەتی جێگر و راب��ەر چارەسەر دەك��ەن؟ یان‬ ‫لەكۆنگرەدا یەكااڵ دەبێتەوە؟‬ ‫و‪ :‬بڕیاری كۆنگرە دراوە و لیژنەی بااڵی ئامادەكاری كۆنگرە‬ ‫كۆنفرانسیەكانی تەواو كردووە‪ .‬لە كۆبوونەوەی داهاتووی‬ ‫شوورا ئەو دۆسیەیە بە درێژی قسەی لەبارەوە دەكرێت‪.‬‬ ‫ئێستا هەندێك لە كێشەكان چارسەر بوونە و هەندێكش لە‬ ‫كۆنگرە چارەسەر دەكرێن‪ .‬چونكە كۆنگرە دەسەاڵتی بااڵی‬ ‫هەیە و دەتوانێ سەرجەم گۆڕانكارییەكان بكات لەسەرجەم‬ ‫ئاستەكان‪.‬‬


‫‪4‬‬

‫ژماره‌ ‪152‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.org‬‬

‫‪2012/04/10‬‬

‫كێشەی بەغدا و هەولێر‪ ،‬حەقایەتی مێش‬ ‫ئا‪ :‬پرس‬

‫پاش هاتنی تارق هاشمی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق‬ ‫بۆ هەرێمی كوردستان و پەخشكردنی دانپێدانانی بەرپرسی‬ ‫پاسەوانەكانی بە دەست تێكەڵكردنی ئەو (هاشمی)‪ ،‬بە‬ ‫چەند كارێكی تیرۆرستی‪ ،‬شەری راگەیاندنی نێوان هەرێمی‬ ‫كوردستان و بەغدا جارێكی دیكە دەستی پێكردوە‪ ،‬لەالیەك‬ ‫هاشمی دادگاكانی حكوومەتی ناوەندی بە الیەنگری مالیكی‬ ‫تۆمەتباردەكرد و لە بەرامبەریشدا مالیكی دوایدەكرد ناو براو‬ ‫لەبەر دەم دادگا ئامادەبێ‪ ،‬ئەمەش دیسانەوە گۆرەپانی سیاسی‬ ‫عیراقی وروژاندەوە‪ ،‬تارق هاشمی كە لەسەر كوتلەی سونەكان‬ ‫پۆستی جێگری سەرۆك كۆماری وەرگرتووە‪ ،‬ئەوەش لەسەر‬ ‫بنەمای ئەو تەوافوقەی كە لە دەستوری هەمیشەی عیراق‬ ‫جێگیركراوە‪ ،‬كاتێك ئەو واڵتەی لەرووی پێكهاتەی نەتەوەیی‬ ‫و مەزهەبییەوە دابەشی سەر سێ ئاستی‪ ،‬سونە عەرەب‪ ،‬شیعە‬ ‫عەرەب‪ ،‬كورد موسڵمان سونە‪ ،‬كردەوە لە پێناو پاراستنی‬ ‫رەوشی سیاسی ئەو واڵتە‪ ،‬گەر ئەو سیستەمەش بەو بنەمایە‬ ‫سەقامگیری وەرگرێ و الیەن و جەمسەر و تەوژمە سیاسیەكان‬ ‫لە چوارچێوەی وەها بۆتەیەكی سیاسی بگیرسێنەوە‪ ،‬دەكرێ‬ ‫بەو چارەسەرە بناسرێ كە بۆ دەربازكردنی عێراق لە تەنگژەكان‬ ‫پاش سەدام بژمێردرێ‪.‬‬ ‫گەرچی وا كەوتەوە كە جارێكی دیكە نوێبوونەوەی جەنگی‬ ‫ساردی نێوان هەولێر و بەغدا بەهۆی پەناهێنانی هاشمی بووە‬ ‫بۆ هەرێمی كوردستان‪ ،‬بەاڵم گەر بگەڕێنەوە بۆ رابردوو هۆكاری‬ ‫سەرەكی ناكۆكیەكە بۆ گرێبەستە نەوتیەكانی حكوومەتی‬ ‫هەرێم بەتایبەتی كە بەغدا بە ناشەرعیان دەزانێ و كێشەكانی‬ ‫دیكەی وەكو مادەی ‪ 140‬و مەسەلەی پێشمەرگەیە بە گشتی‬ ‫بنەمای كێشەكانن‪ ،‬هاوكات سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە‬ ‫لێدوانەكانی دوایدا جیا لە تاوانباركردنی مالیكی بە تاك رەویی‬ ‫و دكتاتۆریەت‪ ،‬بەوەش تۆمەتباری كرد كە هۆكار سەرەكی‬ ‫پاشەكشەكردنی رێ��ژەی بەشداری ك��وردە لە سوپای نوێی‬ ‫عیراق‪.‬‬ ‫حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە بەپێی دەستوری عێراق‬ ‫هەرێمێكی فیدراڵە و هەموو مافە سیاسیەكانی پارێزراوە‪،‬‬ ‫ب��ەردەوام لەالیەن حكوومەتی ن��اوەن��دەوە كێشەی ج��ۆرا و‬ ‫جۆری بۆ دروستدەكرێ‪ ،‬گەرچی سااڵنە چەندین شاندی بااڵی‬ ‫كوردستان سەردانی بەغدا دەك��ەن‪ ،‬بەاڵم هیچ كامێك لەو‬ ‫هەواڵنە ئاكامی ئیجابی نەبووە‪ ،‬پاش پاشەكشەی ئەمریكاش‬ ‫بەشێوەیەكی فەرمی لە عیراق و رادەستكردنەوی دەسەاڵت بە‬ ‫حكوومەتی ناوەندی كتلەی دەوڵەتی یاسا كە نوری مالیكی‬ ‫سەرۆكایەتی دەكات‪ ،‬كەوتە فشار هێنان و دروستكردنی گوشار‬ ‫لەسەر سونەكان بەتایبەتی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان‬ ‫بەگشتی‪ ،‬كە ناوەندە سیاسی و راگەیاندەكان هەاڵیسانی ئەو‬ ‫رەوشە توند و بارگاویە بە هەرەشە و گەفكردن بە دەستی‬ ‫راستەوخۆی حكوومەتی ئێرانی دەزانن‪.‬‬ ‫سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە زیاتر لە جارێك لێدوانی‬ ‫ئاگرینی داو هۆشداری لە گەرانەوەی عیراق بۆ سەردەمی‬ ‫دیكتاتۆری دا‪ ،‬لە دواین لێدوانیشی لە ئەمریكا بۆ رۆژنامەی‬ ‫حەیات و كەناڵی ئەلحورە‪ ،‬گوتی» لە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ‬ ‫گەورە بەرپرسانی سەربازی واڵتەكەی پێشنیاركراوە هێزی‬ ‫سەربازی دژی هەرێمی كوردستان بەكار بێنن‪ ،‬مالیكی هیچ‬ ‫هەڵوێستی نەبوو‪ ،‬هەر لە چوارچێوەی فشارەكانی مالیكی‬ ‫بۆسەر هەرێمی كوردستان بەرپرسێكی سەربازی كتلەی‬ ‫دەوڵەتی یاسا راگەێندراوێكی باڵوكردوە و تێیدا داوایكرد بە‬ ‫زووترین كات كوردەكانی بەغدا شارەكە جێ بێڵن‪ ،‬ئەگەرنا بە‬ ‫زەبری هێز دەردەكرێن‪.‬‬ ‫لەمیانی ئەو ئاریشەیەدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی كابینەی‬ ‫حەوتەمی حكوومەتی هەرێم بە سەردانێكی نارەسمی و دوور لە‬

‫چاوی كامێراكان بە كتوپڕی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران‪،‬‬ ‫بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانیەكان ناوبراو بەمەبەستی دیداری‬ ‫موقتەدا سەدر و بەرپرسانی بااڵی ئێران ئەو گەشتەی كردووە‪،‬‬ ‫تاكو فشار بخەنە سەر مالیكی لە كۆتایی هێنان بە كێشەكان‪،‬‬ ‫لەگەڵ خواردنی سوێندی یاسایش لەالیەن سەرۆكی نوێی‬ ‫حكوومەت‪ ،‬مالیكی نامەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی نێچیرڤان‬ ‫بارزانی كرد و هیوای خواست ئەو پۆستە بۆ ئاسایی كردنەوەی‬ ‫پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا سود لێ وەرگرێ‪.‬‬ ‫ئێستاش گرفتەكان هەر بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە‪،‬‬ ‫پێدەچێ سەردانی سەرۆكی هەرێمیش بۆ ئەمریكا ه��ر لەو‬ ‫چوارچێوەیە و بۆ ئەو مەبەستە بێت‪ ،‬بە تایبەتیش كاتێك‬ ‫س��ەرۆك لەگەڵ بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیای ئیسكۆن‬ ‫مۆبیل بۆ وەبەرهێنان لە بواری نەوت كۆبۆوە و كۆمپانیاكە‬ ‫دیسانەوە پابەندی تەواوی خۆی بە گرێبەستیەكانی پرۆژەكان‬ ‫لە هەرێمی كوردستان دەربڕی‪ ،‬ئەوەش وەكو وەاڵمدانەویەك‬ ‫بۆ مالیك و حسێن شەهرستانی كاتێك بەردەوام هەرەشە لەو‬ ‫كۆمپانیایە دەكەن ئەگەر گرێبەستەكانی هەرێمی كوردستان‬ ‫هەڵنەوەشێنێتەوە لە لیستی پێشبڕكێی وەرگرتنی تەندەرەكانی‬ ‫عێراق بەگشتی دەریدەكەن‪.‬‬ ‫ئێستا هەمووان چاوەڕێی ئایندەن كە ئاراستەكانی ئەو‬ ‫كێشەیە بەرو كوێ دەچێ‪ ،‬بەتایبەتی كە ئێستا ئەمریكا بە‬ ‫فەرمی لە عیراق نەماوە و ئەوەش دەرفەتی بۆ شیعەكان و‬ ‫بەتایبەتی لیستەكەی مالیكی خۆشكردوە كە ئەو خەونەی‬ ‫لەسەردەمی بوونی ئەمریكا دەیبینی لە پاوانكردن و قۆرغكاری‬ ‫دەسەاڵت لە پاش نەمانی ئەمریكا دەستی بكرێتەوە و بكەوێـتە‬ ‫وێزەی سونەكان بەتایبەتی و كوردەكان بەگشتی‪ ،‬چونكە‬ ‫گرفتەكەش دیوێكی زەقی شیعە و سونەیە‪ ،‬ئەگەر هاشمی‬ ‫تاونباریش بێت توانیویەتی ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە و ئێستا لە‬ ‫قەتەر پەناهەندەیە‪ ،‬قەتەریش وەكو واڵتێكی سونی رایگەیاند‬ ‫كە تا مالیكی لەسەر دەسەاڵت بێت هاشمی ناگەرێتەوە عێراق‪.‬‬ ‫ئەوەی ماوەتەوە لێكەوتەكانی سەردانەكەی سەرۆكی هەرێمن‬ ‫بۆ ئەمریكا‪ ،‬ئایا لە وروژاندنی ئەو پرسە الی بەر پرسانی بااڵی‬ ‫ئەو واڵتە ئەوان چ هەڵوێتسێكیان هەبووە‪ ،‬و تاچەند ئەوان‬ ‫جارێكی دیكە راستەوخۆ دێنەوە ناو بازنەی كێشەكان و بە‬ ‫فشار و گوشار دورستكردن كێشەكە بە شێوەیەكی كاتی بەالدا‬ ‫دەخەن‪ ،‬چونكە زۆربەی چاودێران پێیان وایە چارەسەری‬ ‫سەرۆكی یەكالبوونەوەی كێشەی عیراقـ دابەشبوونیەتی بەسەر‬ ‫سێ هەرێمی فیدارڵدا‪.‬‬

‫بێ رووتووش‬

‫*تەلەڤزیۆنی یەكگرتوو باسی لە وتەیەكی سەرۆكی‬ ‫هەرێم كرد‪ ،‬دەربارەی مالیكی كە گوتوویەتی گەر دەسەاڵتی‬ ‫هەبێ تا هەولێر و مەسیفیش داگیر دەكات(بێژەری‬ ‫یەكگرتووی دەیگوت مەبەست لە مەسیف‪ ،‬بارەگاکانی‬ ‫خۆیەتی‪ ،‬واتا پارتی)‬ ‫(بۆ ناپیاو خۆت بەكوشت بدە‪ ،‬دەڵێت بە مردنی خۆی‬ ‫مرد)‬ ‫*لە سلێمانی بە بۆنەی سەعاتێک بۆ زەوی‪ ،‬بۆ ماوەیەک‬ ‫كارەبای چەند شەقام و شوێنێكی گشتی كوژێندرایەوە‪.‬‬ ‫(الی ئێمە بەتایبەتی زستانان رۆژی سێ تا چوار جار‬ ‫ئەو یادە دەكرێتەوە)‬ ‫*ك��ۆڕەك نامە دەنێری و دەڵ��ێ ئێستا سیستەمی‬ ‫ئینتەرنێت بۆ هاندەكانی جۆری بالك بێری بۆ ماوەی‬ ‫مانگێك بەالشە‪ ،‬بەاڵم بەو مەرجەی نامەیەك بۆ ئەو‬ ‫ژمارەیە بنێری كە تێچوەكەی ‪ 19‬هەزار دینارە‪.‬‬ ‫(باشی بۆ چۆتە سەر)‬ ‫*چەند قوتابییەكی كۆلێژی هونەری زانكۆی سلێمانی‬ ‫بۆ كوشتنی دوو سەگ رێوڕەسمێكی ماتەمینیان گێڕا و‬ ‫دەزگاكانی راگەیاندنیش هەواڵەكەیان بە بایەخەوە باڵو‬ ‫كردەوە‪.‬‬ ‫(ئ��ەو هەموو گەنجە جوانە لە پارچەکانی دیکەی‬ ‫کوردستان رۆژان��ە لە سێدارە دەدرێ��ن‪ ،‬بۆ ئ��ەوان چی‬ ‫دەکەن)‪.‬‬ ‫*وەزارەتی ئەوقاف دەڵێ بەهیچ شێوەیەك تەداخولی‬ ‫حزبی لە وەزارەت نەكراوە و هیچ ناوێكیش بە واستە بۆ‬ ‫حەج و عەمرە زیاد نەكراوە‪.‬‬ ‫(کێ بە کێیە بەڵكو وا بێ؟؟؟!!)‬


‫‪www.lawanikurdistan.org‬‬

‫ژمار ‌ه ‪152‬‬

‫‪2012/04/10‬‬

‫‪5‬‬

‫تاهیر عەبدواڵ‪ ،‬جێگری پارێزگاری هەولێر‬

‫بە داخەوە لەو بودجە زەبەالحەی كوردستان‪،‬‬ ‫بەشێكی زۆر کەمی بۆ پرۆژەكان تەرخان کراوە‬ ‫دیمانە‪ :‬تریفە‬ ‫پ‪ :‬بۆچی زیاتر گرنگی خزمەتگوزارییەكان بۆ ناو شاری هەیە لەوانەیە بۆ ناو شار وەك پایتەخت زیاتر لە ئەولەویات‬ ‫دایدەنێین‪ ،‬لەوانەیە لە قەزایەكی تر شتی تر هەبێت‪ .‬ئێمەش‬ ‫هەولێرە نەك بۆ دەوروبەری شار؟‬ ‫و‪ :‬من لەگەڵ ئەو رایەدا نیمە‪ ،‬چونكە ئێمە بودجەمان هەیە زیاتر جەخت لەسەر گەڕەكە هەژارنیشینەكان ئەكەینەوە بۆ‬ ‫پ‪ :‬سەرەتا دەمانەوێت بزانین كار و چاالكیەكانی ‪2012‬تان‬ ‫كە لەسەر بنەمای رێژەی دانیشتوان بۆ هەر قەزایەك دابەش ئەوەی بتوانین ئەو پارسەنگە رابگرین‪.‬‬ ‫چیە؟‬ ‫و‪ :‬ئەمساڵ وەك بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر ئەكرێت‪ .‬لە پارێزگای هەولێر دە قەزامان هەیە‪ ،‬ژمارەی‬ ‫پ‪ :‬لەگەڵ گ��ەڕان��ەوەی نێچرڤان بارزانی‬ ‫بودجەیەكمان بۆ تەرخانكراوە‪ ،‬لە ئێستاوە‬ ‫بۆ سەرۆكی حكومەت بودجەی پەرەپێدانی‬ ‫دەستمان بە جێ بەجی كردنی پرۆژەكان‬ ‫پارێزگاكان زی��اد ئ��ەك��ات ی��ان وەك خۆی‬ ‫كردووە و بەپێی گرنگی و بایەخی پرۆژەكان‬ ‫ئەمێنێتەوە؟‬ ‫جێ بەجی دەكرێت لە ب��وارە جیاجیاكان‪،‬‬ ‫و‪ :‬پەیوەندی بەو مەسەلەوە نیە‪ ،‬چونكە‬ ‫هەموشیان بریتین ل��ە خ��زم��ەت��گ��وزاری و‬ ‫ب��ودج��ەی پ��ەرەپ��ێ��دان لەعێراق ب��ۆ هەموو‬ ‫پێدوایستی رۆژنەی هاواڵتیان‪.‬‬ ‫پارێزگاكان لەسەر بنەمای دانیشتوانی هەر‬ ‫دوای چەندین ك��ۆب��ون��ەوە ل��ەگ��ەڵ یەكە‬ ‫پارێزگایەك دیاری ئەكرێت‪ .‬بەاڵم بودجەی‬ ‫ئیداریەكان و قایمقامەكان بودجەكە لەسەر‬ ‫وەبەرهێنان كە بۆ وەزارتەكان دیاری ئەكرێت‬ ‫ق��ەزاو ناحیەكان و ناوشاری هەولێر دابەش‬ ‫لەالیەن پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئەوا‬ ‫ك��را‪ .‬بودجەی ئەمساڵمان بریتیە «‪»290‬‬ ‫پەیوەندی بە حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە‬ ‫دوو سەد و نەود ملیار دینار‪ ،‬كە بودجەی‬ ‫هەیە‪ ،‬هیوادارین زیاتر گرنگی بە بودجەی‬ ‫پەرەپێدانی پارێزگایە و خ��ۆی لە (‪)804‬‬ ‫وەبەرهێنان بدرێت‪.‬‬ ‫پرۆژە دەنوێنێت‪ ،‬كە دابەش كراوە بۆ زۆربەی‬ ‫بە داخەوە ئەبینین لەو بودجە زەبەالحەی‬ ‫سێكتەركان‪ .‬زۆربەی شوێنەكان بەپێی رێژەی‬ ‫بۆ كوردستان دیاری ئەكرێت كە ئەمساڵ زیاتر‬ ‫دانیشتوان دابەشكراوە‪ .‬لەئێستادا بانگەشەی‬ ‫لە دوانزە تریلۆن و شەشسەد ملیار دینارە‪،‬‬ ‫بۆ دەكرێت لە رێگەی كۆمپانیاكان لە رێگەی‬ ‫بەشێكی زۆر بچوكی بۆ پرۆژەكان تەرخان‬ ‫بەرێوەبەرایەتی تەندەراتی هەولێرەوە‪.‬‬ ‫ئەكرێت‪ ،‬ئەمەش كاریگەری لەسەر ئاستی‬ ‫خزمەتگوزارییەكان دەبێت‪ .‬پێم وای��ە ئەو‬ ‫پ‪ :‬هەست دەك��رێ��ت ل��ە هەولێر رێ��ژەی‬ ‫داواكاریانەی كە هاواڵتیان رۆژانە داوای ئەكەن‬ ‫خزمەتگوزاری كەمی كردووە لە چاو سااڵنی‬ ‫دەبێت پەلەی لێبكرێت و دەبێت بایەخی‬ ‫پێشوو؟‬ ‫تایبەتیشی پێ بدرێت‪ ،‬بە تایبەت پرۆژەی‬ ‫و‪ :‬كەمی نەكردووە‪ ،‬ئەوە ئەوەستێتە سەر‬ ‫ئاوی خواردنەوە و كارەبا و چەندین پرۆژەی‬ ‫بودجە‪ ،‬لە هەر ساڵێك بودجەیەك دیاری‬ ‫تری وەك رێگا و قوتابخانەو هتد‪.‬‬ ‫ئەكرێت‪ ،‬بە تایبەت بودجەی پەرەپێدان ساڵ‬ ‫بۆ ساڵ گۆڕانكاری بەسەر دادێت‪ .‬پرۆژەكان‬ ‫پ‪ :‬پرۆژەی خانوی كۆرییەكان كە بڕیار بوو‬ ‫بەشێكیان لە ژێر جێبەجێكردندان و هێشتان‬ ‫بۆ كرێچیەكان بكرێت بە كوێ گەیشتووە؟‬ ‫كۆتایان پێ نەهاتووە‪.‬‬ ‫و‪ :‬ئەم پرۆژەیە ئێستا لە ژێر جێبەجێكردندایە‪،‬‬ ‫بۆ ئەمساڵیش ژمارەیەكی زۆر لە پرۆژەمان‬ ‫بەاڵم تائێستا رێ و شوێنە ئیدارییەكانی تەواو‬ ‫ه��ەی��ە‪ ،‬ب���ەاڵم ب��ە تەئكید ب��ەش��ی هەموو‬ ‫نەبووە‪ ،‬تا ئێستاش هیچ شتێك نەكراوە‪ ،‬وەك‬ ‫پێداوسیتیەكان ناكات‪ .‬بەرنامەی تریشمان‬ ‫دیعایەی ئەوە ئەكەن ئەڵێن ناو ئەنوسرێت و‬ ‫هەیە ك��اری لەسەر ئەكەین‪ ،‬بۆ دوو ساڵی‬ ‫فۆرم دابەش ئەكرێت و پارە لە خەڵكانێك وەرئەگرن‪ ،‬ئەمە‬ ‫داهاتوو قۆناغەكانی تری ماستەرپالنی هەولێر جێبەجێ‬ ‫كە‬ ‫ئەوەین‬ ‫سەرقاڵی‬ ‫ئێستا‬ ‫هیچ ئەسڵ و بنەمایەكی نیە‪ .‬ئەم پرۆژەیە بۆ خەڵكی كەم‬ ‫دەكرێت‪ .‬لە الیەك ئێمە جەخت لەسەر خزمەتگوزاری لە‬ ‫دەرامەتە‪ ،‬كە لە رێگەی دەستەی وەبەر هێنانەوە ئەم كارە‬ ‫گەڕەكە تازەكان ئەكەینەوە و بەشی زۆری كراوە و بەشێكی‬ ‫باڵەخانەكانی پارێزگای هەولێر‬ ‫ئەكرێت‪.‬‬ ‫كەمی م��اوە‪ .‬ئەوانەی ماویشە وا ك��اری لەسەر ئەكرێت‪.‬‬ ‫و دادگای هەولێر و رەگەزنامە‬ ‫بەرنامەیەكی ترمان ئەوەیە كە چۆن بتوانین قۆناغەكانی تری‬ ‫پ‪ :‬خوێندنەوەی ئێوە بۆ یاسای پارێزگاكان چییە؟‬ ‫ماستەر پالن جێبەجێ بكەین وەك سەنتەری شار‪ ،‬ئێستا‬ ‫هەولێر‬ ‫قەاڵی‬ ‫دەوروبەری‬ ‫و‬ ‫و‪ :‬ب��ەرای ئێمە یاسایەكی باشە‪ .‬دەب��ێ ئەنجومەنی‬ ‫سەرقاڵی ئەوەین كە باڵەخانەكانی پارێزگای هەولێر و دادگای‬ ‫پارێزگاكان رۆڵی خۆی ببینێت و دەورێكی سەرەكی هەبێت‪.‬‬ ‫هەولێر و رەگەزنامە و دەوروبەری قەاڵی هەولێر هەڵبگیرێت‪.‬‬ ‫هەڵبگیرێت‬ ‫پێمان وای��ە ئەم واڵت��ە تەنیا بە المەركەزیەتی ئیداریی‬ ‫دەكرێت بە گۆرەپانێكی سەوزایی بۆ بەدیار خستنی سیمای‬ ‫پارێزگاكان دەتوانین باشتر پرۆسەی ئاوەدانكرنەوە جێبەجێ‬ ‫قەاڵ‪ ،‬هەروەها نۆژەن كردنەوەی قەیسەری كە ئێستا كاری‬ ‫بكەین و رۆتین كەم بكەینەوە‪.‬‬ ‫لێدەكرێت‪.‬‬ ‫هەروەها كۆگای نەوتی هەولێر دراوەت��ە كۆمپانیا كاری‬ ‫پ‪ :‬دەڵێن پارێزگاری هەولێر دەبێتە سەرۆكی دیوانی‬ ‫نۆژەن كرنەوەی بۆ دەكرێت و چاك كردنی رێگاكانی دەرەوەی دانیشتوانیان دیارە‪ ،‬بە راوێژ كردن لەگەل قایمقامەكان‪،‬‬ ‫هەولێر ئەمانە و دەیان پرۆژەی تر لە بواری جێبەجێكردندان‪ .‬رێژەی دانیشتوانی هەولێریش چەندبێت لەسەر ئەو بنەمایە ئەنجومەنی وەزیران و تۆیش دەبیتە پارێزگاری هەولێر؟‬ ‫و‪ :‬ئەمە تا ئێستا قسەی خەڵكە‪ ،‬لێرە و لەوەی گوێمان‬ ‫كاریی سەرەكیمان دابین كردنی كارەبایە بۆ گوندەكان‪ ،‬كە بودجەی بۆ دان��راوە‪ .‬رەنگە هەندێك لە پرۆەكان بە پێی‬ ‫لە سەدا ‪%85‬گوندەكان هەمووی كارەبای نشتیمانیان هەیە‪ .‬تایبەتمەندی شوێنەكەی جیاوازی هەبێت‪ ،‬هەندێك پرۆژە لێیدەبێت‪ ،‬بەاڵم تا ئێستا هیچ شتێكی فەرمی لە ئارا دا نییە‪.‬‬

‫“‬


‫‪6‬‬

‫ژماره‌ ‪152‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.org‬‬

‫‪2012/04/10‬‬

‫كامیل حاجی عەلی‪ ،‬وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی‪:‬‬

‫مامۆستای ئایینی نابێ حزبی بێت‪،‬‬ ‫بەو كارە خۆی بچوك دەكاتەوە و گوناهباریش دەبێت‬

‫دیمانە‪ :‬توانا شێخانی‬

‫هاتوچۆش پەیوەندی بە ئێمەوە نیە‪ ،‬بەڵكو پەیوەندی بە كۆمپانیاوە‬ ‫هەیە‪.‬‬

‫ئەگەر لە دژی كۆمەڵ و یەكگرتوو‬ ‫ئەو پۆستەم پێدرابێت‪ ،‬نابم بە‬ ‫وەزیر‬

‫كامیل حاجی عەلی وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە دیدارێكی‬ ‫رۆژنامەی پرسدا باسی زۆری فەرمانبەرانی مزگەوتەكان دەكات و‬ ‫رایدەگەیەنێت كە لە رێگەی لێژنەیەكەوە چاودێری فەرمانبەرانی‬ ‫مزگەوتەكان دەكرێت كە پێشتر گومانی ئەوەیان لێدەكرا دەوام‬ ‫نەكەن‪ .‬هەروەها دەشڵێت «ئەو لێژنەیە سودی زۆری هەبووە و‬ ‫توانیومانە وایان لێبكەین دەوامەكانیان جدی بكەن»‪ .‬لە تەوەرێكی‬ ‫تریشدا سەبا��ەت بە یەكگوتاری وتاری هەینی دەڵێت «یەكگوتاری‬ ‫ناكرێت‪ ،‬بەاڵم دەتوانین وتاری هەفتە بۆ مامۆستایان دیاریبكەین»‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬دەگوترێت پێدانەوەی وەزارەت��ی ئەوقاف بە بزوتنەوەی‬ ‫ئیسالمی‪ ،‬لەسەر حیساب و دژایەتی كردنی كۆمەڵ و یەكگرتووە لە‬ ‫الیەن پارتی و یەكێتیەوە؟‬ ‫وەزیری ئەوقاف‪ :‬نەخێر وانیە‪ ،‬ئەگەر وابێت من چۆن دەبم بە‬ ‫وەزیر لە دژی كەسانی تر‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئایا لە پ��رۆژە چاكسازییەكەی سەرۆكی هەرێمدا‪،‬ناوی‬ ‫وەزارەتەكەی تۆی تێدا بوو‪ ،‬وەك زەوی موساتەحە یاخود گەندەڵی‬ ‫تر؟‬ ‫وەزیری ئەوقاف‪ :‬نەخێر‪ ،‬هەر بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆكایەتی‬ ‫هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران بانگیان كردین بە خۆشحاڵیەوە هیچ‬ ‫شتێكمان نەبوو و بۆیە دەستخۆشیان لێكردین‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬دەگوترێت وەزارەت��ی ئەوقاف زۆرترین گەندەڵی تێدایە‪،‬‬ ‫بەپێی زانیارییەكان فەرمانبەرێكی زۆر لە مزگەوتەكان دامەزراون‪،‬‬ ‫بەاڵم بە كەمی دەوام دەكەم‪ ،‬یاخود هەر دەوام ناكەن‪ ،‬ئایا زانیاریتان‬ ‫لەسەر هەیە؟‬ ‫وەزیری ئەوقاف‪ :‬لە سااڵنی رابردوو بەهۆی هەر بارودۆخێكەوە‬ ‫بێت چەند خەڵكێك بە تایبەت لە مزگەوت و تەكیەكانی هەولێر‬ ‫دامەزراون لە سەاڵحیەتی وەزارەت نەبووە‪ .‬ماوەیەكیشە لێژنەیەكمان‬ ‫پێكهێناوە لەسەر ئەو فەرمانبەرانەی كە لە مزگەوتەكانن بۆ ئەوەی‬ ‫بزانین ئایا دەوام دەكەن یاخود فەرمانبەری زیادەن‪ ،‬ئەو لێژنەش‬ ‫ئەنجامی زۆرباشی هەبووە و وایكردووە كە رۆژان��ە وەك دەوامی‬ ‫فەرمانگە غیابات هەبێت لە مزگەوتەكان‪.‬‬ ‫دەتوانم بڵێم تاڕادەیەك زاڵبونە بەسەر ئەو كێشانەی كە لە‬ ‫رابردوودا هەبووە‪.‬‬

‫ماوەیەكە لیژنەیەكمان پێكهێناوە‬ ‫لەسەر ئەو فەرمانبەرانەی لە‬ ‫مزگەوتەكانن بۆ ئەوەی بزانین ئایا‬ ‫دەوام دەكەن یاخود فەرمانبەری‬ ‫زیادەن‬ ‫پرس‪ :‬لە ماوەی رابردوو چەندین مامۆستای ئایینی گۆڕدراوە لەالیەن‬ ‫وەزارەتەوە‪ ،‬دەگوترێت بەهۆی حزبایەتیەوە مامۆستا گۆڕدراوە؟‬ ‫وەزیری ئەوقاف‪ :‬نزیكەی ‪ 500‬مامۆستا ئاڵوگۆڕكراوە‪ ،‬بەاڵم ئەوەش‬ ‫بە ویستی خۆیان بووە نەوەك حزبایەتی‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬خەڵك زۆر باس لەوەدەكات بۆچی وەزارەتی ئەوقاف‪ ،‬ناوی‬ ‫سێ ساڵی حاجیان بەجارێك رادەگەیەنێت‪ ،‬ئامانجتان چیە لەو كارە؟‬ ‫وەزی��ری ئەوقاف‪ :‬ناكرێت هەموو ساڵێك ناو بنوسرێت‪ ،‬چەند‬ ‫ساڵێكە بۆ ماوەی سێ ساڵ ناو رادەگەیەنین لە رێگەی تیروپشكەوە‪،‬‬ ‫هەڵبەتە ئەوەش شتێكی گوناح نیە و شەرعییە‪ .‬ئەمساڵیش چانسی‬ ‫زیاترماندا بەو كەسانەی كە بە تەمەنن بۆ ئەوەی ئەوان رێژەیەكی‬ ‫زیاتریان بەربكەوێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬وا باسدەكرێت كە واسیتە هەبووە و هەروەها لە رێگەی‬ ‫شەخسیشەوە ناو دەرچووە‪ ،‬ئایا راستە؟‬ ‫وەزی��ری ئەوقاف‪ :‬نەخێر ئەسڵ و ئەساسی نیە و شتی وەها‬ ‫نەكراوە‪ ،‬چونكە لە پێش چاوی راگەیاندن و ئامادەبوان تیروپشەكەكە‬ ‫راكێشراوە‪ .‬هەروەها سوێندنی ئەو كەسەشمانداوە كە تیروپشكەكە‬ ‫رادەكێشێت‪ ،‬هەر كەسێكیش ئەو قسەیە دەكات با بە بەڵگەوە بۆمان‬ ‫بسەلمێنێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئەی لە رێگەی پلەی تایبەتەوە‪ ،‬هیچ كەسێك هاتووە بۆ‬ ‫ئەوەی بچێتە حەج؟‬ ‫وەزی��ری ئەوقاف‪ :‬ساڵی پار لە رێگەی بەغداوە ‪ 200‬كەسیان‬ ‫بۆ ناردین‪ ،‬سەرۆكی هەرێمیش گوتی نابێت هەموویان برۆن‪ ،‬هەر‬ ‫بۆیەش ئەویشمان كردە تیروپشك‪ .‬ئەمساڵیش هێشتا كەسمان بۆمان‬ ‫نەهاتووە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬بۆچی ساڵ بە ساڵ نرخی سەفەری حەج روو لە گرانییە‪،‬‬ ‫واتە ساڵی پار هەرزانتر بوو لەم ساڵ؟‬ ‫وەزیری ئەوقاف‪ :‬نرخ لە دەستی ئێمە نیە‪ ،‬بەڵكو لە سعودییەوە‬ ‫دادەنرێت‪ ،‬هەر بۆ ئەم مەبەستەش ئەمساڵ لێژنەیەكمان ناردووە بۆ‬ ‫ئەوەی خۆمان سەربەخۆ شوێنی نیشتەجێبونی حاجیان دابین بكەین‪.‬‬ ‫چەند شوێنێكیان دۆزیوەتەوە بە نرخێكی هەرزان‪ ،‬هەروەها نرخی‬

‫پرس‪ :‬كێشەی ئەو كەسانە چی بەسەرهاتەوە كە نیازی سەفەری‬ ‫عەمەریان هەبوو‪ ،‬بۆچی دەبێت بە دوو واڵتدا برۆن ئینجا بچنە‬ ‫سعودییە‪ ،‬تا كەی ئەم كێشانە بەردەوام دەبێت؟‬ ‫وەزی���ری ئ��ەوق��اف‪ :‬ئ��ەو كێشەیە چ��ارەس��ەر ن��ەب��ووە‪ ،‬بۆیە‬ ‫كۆمپانیاكانیشمان ئازداكردووە كە لە رێگەی واڵتی سێیەمەوە خەڵك‬ ‫دەبن بۆ عەمرە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬لە ماوەی رابردودا‪ ،‬مزگەوتەكان بۆ كاری سیاسی حزبەكان‬ ‫ئیستغالل دەكرا‪ ،‬زۆربەی مامۆستایان لەسەر مینبەری پیرۆزیش‬ ‫حزبایەتی دەكەن‪ ،‬هەڵوێستی بەرێزتان چی بووە؟‬ ‫وەزیری ئەوقاف‪ :‬لە پەرلەمانیش رام گەیاند كە مامۆستای ئایینی‬ ‫نابێت حزبی بێت و چێنشینی پیغەمبەرە (د‪.‬خ)‪ ،‬موڵكی هەمووانە و‬ ‫ئەو مامۆستایەی ئەو كارەش بكات خۆی بچوك دەكاتەوە و خۆیشی‬ ‫گوناهبار دەبێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬وەزارەتی ئەوقاف چ هەوڵێكیداوە بۆ یەكخستنەوەی وتاری‬ ‫هەینی‪ ،‬كە لە ئێستادا زۆربەی مەالكان ناوەرۆكی وتاری هەینیان‬ ‫جیاوازە؟‬ ‫وەزیری ئەوقاف‪ :‬یەكگوتاری ناكرێت‪ ،‬بەاڵم دەتوانین بە مامۆستایان‬ ‫بڵێین لە وتاری ئەم هەفتەیەی هەینیدا لەسەر ژینگە یاخود مافی‬ ‫ئافرەت یاخود توندڕەوی و پاكوخاوێنی قسە بكەن‪ ،‬بەاڵم هەموو‬ ‫مامۆستایانیش ناتوانن یەك دەق بڵێن‪ ،‬ئەوەش ناكرێت‪ ،‬چونكە‬ ‫مامۆستا هەیە بابەتێكی پێدەڵێی بەشێوازێكی جوان دایدەرێژێت‬ ‫هاوكات مامۆستاش هەیە بە پێی بیروبۆچونی خۆی دایدەڕێژێت‪.‬‬ ‫هەروەها پێشمان گوتون تەجاوز مەكەن‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬واباسدەكرێت بەشێك لەو دەوڵەمەندانەی مزگەوت دروست‬ ‫دەكەن‪ ،‬زیاتر بۆ ئەوەیە كە حكومەت لە زەریبەی ئەو موڵكانە خۆش‬ ‫دەبێت كە بە ناویەتی‪ ،‬بۆچونی بەرێزتان چیە؟‬ ‫وەزی��ری ئەوقاف‪ :‬نەخێر‪ ،‬ئەو قسەیە ئەسڵ و ئەساسی نیە‪،‬‬ ‫ئەو كەسانەش وا دەڵێن پێیان ناخۆشە مزگەوت دروست بكرێت‪،‬‬ ‫ئەی ئەگەر حكومەت و خێرخوازان نەیكەن كێ بیكات‪ ،‬ئێمە دەبێت‬ ‫مەمنون و پاڵپشتیان بین نمونەیان باسبكەین‪ ،‬كە ئەو پارەیە لە‬ ‫دروستكردنی مزگەوت سەرف دەكات‪.‬‬


‫‪www.lawanikurdistan.org‬‬

‫ژمار ‌ه ‪152‬‬

‫‪2012/04/10‬‬

‫‪7‬‬

‫قاسم عومەر بندیان‪ ،‬شارەزا لە ئاو‪:‬‬

‫بەنداوی بێخمە گەلێك گرنگە بكرێت‪ ،‬بەاڵم لە ئاستێكی وا نا‪ ،‬ئەگەر‬ ‫بەشێوەیەكی زەبەالح كرا هیچ باشی نییە تەنیا كارەبا نەبێت‬ ‫دیمانە‪ :‬پرس‬

‫پ‪ :‬ئاوی خواردنەوەی هەرێم تا چەند مەرجە تەندروستیەكانی‬ ‫تێدایە؟‬ ‫و‪ :‬ئاوی هەرێم زۆر باش و خاوێنە‪ ،‬پشكنینی بۆ كراوە‪.‬‬ ‫ل��ەوب��وارەدا حكومەتی هەرێم كاری ك��ردووە‪ ،‬بەاڵم ئەوەش‬ ‫كەوتۆتە سەر ژێرخانی ئابوری كوردستان‪ .‬لەچەند ساڵی‬ ‫رابردوودا بەتایبەتی لە كابینەی پێنجدا گەلێك پرۆژەی ئاو‬ ‫چاككراو و تا ئێستاش بەردەوامە‪.‬‬

‫“‬

‫پ‪ :‬پ���رۆژەی دروس��ت كردنی ب��ەن��داوی بێخمە بە كوێ‬ ‫گەیشتووە؟‬ ‫و‪ :‬توێژینەوەم لەسەری كردووە و چەند ساڵێك لەمەوپێش‬ ‫تەواو بوو‪ ،‬پێشكەشی حكومەتی كوردستانمان كردووە‪ ،‬لەو‬

‫قاسم عومەر بندیان‪ ،‬ش��ارەزا لە سامانی ئ��او‪ ،‬چەندین‬ ‫داهێنانی كردووە لە بوارەكانی هایدرۆ پاوەر لە ئاو و كارەبا‬ ‫و نەوت و ئۆتۆمبێل‪ ،‬چەند ساڵێك لەمەوبەر توێژینەوەیەكی‬ ‫لەسەر بەنداوی بێخمە كرد‪ ،‬پێشنیاری ئەوەی كرد بەنداوی‬ ‫بێخمە بە چەند بەشێك دروست بكرێت‪ .‬هەروەها ئەوەش بۆ‬ ‫پرس ئاشكرا دەكات كە بۆ یەكەمجار داوای كردووە مونتەدای‬ ‫نێودەوڵەتی ئاو لە كوردستان ببەسترێت‪ .‬لەم دیمانەدا باس لە‬ ‫بەنداوی بێخمە و بەكارهێنانی ئاو وەكو فشار دەكات‪.‬‬

‫چەندە نەوت گرنگە لە جیهاندا ئاو‬ ‫زیاتر گرنگە‪ ،‬پلەی یەك بۆ ئاوە‬ ‫تا بۆ نەوت‪ ،‬ژیان بەستراوە بە‬ ‫ئاو‪ .‬هەر چوارپارچەی كوردستان‬ ‫دەوڵەمەندترین جێگایە لە‬ ‫رۆژهەاڵتی ناوەراست لەئاودا‬

‫و‪ :‬توركیا ئەو دەسەاڵتەی نییە كورد بخكنێ لە ئاودا‪،‬‬ ‫هەڕەشە لە كورد بكات دەیخنكێنم‪ ،‬چونكە سەرچاوەی دیجلە‬ ‫و فوڕات لەناو دڵی كوردستاندایە‪ ،‬ئێستا ئێمە كێشەمان هەیە‬ ‫لەسەر نەوت لەگەڵ حكومەتی عێراق‪ ،‬حكومەتی عێراق لە‬ ‫توونیان دەمرێ‪ ،‬بەاڵم ئێمە لە توونیان نامرین‪ ،‬زۆر بە بیابان‬ ‫بوونی باشوری عێراق ڕەنگدانەوەی زۆر خراپی دەبێت‪ ،‬ژینگەی‬ ‫كوردستانیش تێكدەدات‪ ،‬بۆیە وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی‬ ‫عێراق بەرپرسی یەكەم دەبێت لەوەی كەوا نەهێڵن توركیا ئەوە‬ ‫بكات‪ .‬هەروەها ئێرانیش دایڤێدری كردووە واتە سەرچاوەی‬ ‫ئاوەكانی بە الیەكی تردا ب��ردووە‪ .‬هەندێك چاالكوان هەیە‬ ‫لەناوە و دەرەوەی كوردستان ئەكتیڤن لەو ب��وارە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بەرپرسی یەكەم حكومەتی عێراقە نەك لەبەر بەرژەوەندی‬ ‫خۆی لەگەڵ ئێران و توركیادا چاوپۆشی بكات‪ .‬وابزانن تەنیا‬ ‫زەرەری كوردە‪ ،‬بەڵكو زەرەری عێراقە پێش ئەوەی زەرەری‬ ‫كوردستان بێت‪ .‬دەبێت كورد زیاتر لەسەر ئاو رۆشنبیرتر بێت‪،‬‬ ‫ئەویش تەنیا بە حكومەت ناكرێت بەڵكو میدیا و قوتابخانە‬ ‫سەرەتاییەكان و ناوەندەكانی تر و زانكۆكانیش دەبێ رۆڵ‬ ‫پ‪ :‬دەوترێت دەتواندرێت بەنداوی بێخمە وەكو فشارێك‬ ‫ببینن‪.‬‬ ‫بەرامبەر بەغدا بەكاری بهێندرێت؟‬ ‫من پێشنیار دەكەم كەوا مونتەدایەكی نێودەوڵەتی ئاو لە‬ ‫و‪ :‬ئێمە نامانەوێت هیچ فشارێك بكەینە سەر هیچ كەسێك‪،‬‬ ‫كوردستاندا بكرێتەوە‪ ،‬ئەو مونتەدایە زۆر گرنگە بۆ كوردستان‪.‬‬ ‫ئێمە نامانەوێت ئاو بەكاربهێنین وەكو چەك‪ .‬ئێمە وەكو‬ ‫ئەگەر عێراق گرنگی نەدا بە وشك بوونی سەرچاوەكانی ئاو‪،‬‬ ‫پەیڕەوە نێودەوڵەتیەكان بەكاری دەهێنین نەك بە شێوازی‬ ‫ئێمە پەنا بەرینە بەر یاسای نێودەوڵەتی‪ ،‬چونكە لە یاسای‬ ‫فشار‪.‬‬ ‫نێودەوڵەتی بۆت نییە رووبارێك وشك كەی و رێگای بگری‪.‬‬

‫پ‪ :‬سامانی ئاو بنەمایەكی ئاسایشی نەتەوەیی كوردە چ‬ ‫كۆمێنتێكتان هەیە بۆ ئاوی كوردستان؟‬ ‫و‪ :‬چۆن نەوت گرنگە لە جیهاندا ئاو زیاتر گرنگە‪ ،‬پلەی‬ ‫ی��ەك بۆ ئ��اوە تا بۆ ن��ەوت‪ ،‬ژی��ان بەستراوە بە ئ��او‪ .‬هەر‬ ‫چوارپارچەی كوردستان دەوڵەمەندترین جێگایە لە رۆژهەاڵتی‬ ‫ناوەراست لەئاودا‪ ،‬ئەمڕۆ چوار واڵت لەسەر ئاوی كوردستان‬ ‫دەژین‪ :‬عێراق‪ ،‬سوریا‪ ،‬ئێران‪ ،‬توركیا‪ .‬ئەو واڵتانەی دراوسێی‬ ‫ئێمەن دەبێت چاك بزانن كە ئێمە ناتوانین هەر بێدەنگ بین‪،‬‬ ‫بیانەوێت ئێمە بخنكێنن‪ ،‬دەبێت وریا بین بزانین پالنی ساڵی‬ ‫داهاتوویان چی دەبێت‪.‬‬ ‫حكومەتی هەرێمی كوردستان هەنگاوی باشی ناوە‪ ،‬بەراستی‬ ‫من ئاگام لێیە وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو بەردەوام بەشداری‬ ‫كۆنفراسی نێودەوڵەتی دەكەن‪ .‬وەزیری سەرچاوەكانی ئاو دوو‬ ‫هەفتە لەمەوپێش بەشداربوو لە گەورەترین مونتەدای ئاو لە‬ ‫پاریس‪ ،‬بەم پێیەش هەنگاوی چاكمان ناوە‪ ،‬واڵتانی ئەوروپی‬ ‫پ‪ :‬ئەو ئاوانەی لە ماڵەكان بەفیڕۆ دەچێت ناتواندرێ‬ ‫چاك دەزانن كوردستان چ سامانێكی ئاوی هەیە‪ .‬ئەمەش لە‬ ‫سروشتەوەیە‪ .‬ئێمە كەوتوینەتە جێگایەك بەفر و رووبار و جارێكی تر سودی لێوەربگرینەوە؟‬ ‫كانیمان هەیە‪.‬‬ ‫و‪ :‬بەداخەوە‪ ،‬ئەو ئاوەی لەهەولێر حكومەت دابینی كردووە‬ ‫ئاوێكی یەكجار زۆرە‪ ،‬دانیشتوان دەبێت وریای ئاو‬ ‫پ‪ :‬لە ئێستادا توركیا و ئێران سەرچاوەكانی ئاو لە‬ ‫بن‪ ،‬بەهەمان شێوە پەیوەندی بە كارەباوە هەیە‪ ،‬حكومەت‬ ‫كوردستان و عێراق كەم دەكەنەوە وەكو فشارێكی سیاسی دەبێت زاڵ بێت بەسەر ئەوەی ئاو بە فیڕۆ نەچێت‪.‬‬ ‫بەكاری دەهێنن؟‬

‫توێژینەوەدا پێشنیاری ئەوەم كردووە كەوا بێخمە نەكرێتە‬ ‫بەنداوێكی زەبەالحی زۆر گەورە‪ ،‬مەترسی هەیە بۆ بومەلەرزە و‬ ‫بۆ دروست كردنی گازی میسان‪ ،‬ئەو گازە زۆر زۆر لە دووكەڵی‬ ‫ئۆتۆمبێل خراپترە‪ ،‬ژینگە تێكدەدات‪ .‬هەروەها بۆ ئەمنیەتی‬ ‫كوردستان جێی مەترسییە‪ ،‬زۆر ناوچەی گرنگی مێژوویی لەناو‬ ‫دەبات‪ ،‬كە ئەویش ناوچەی بارزان و شانەدەر و هامڵتۆن و‬ ‫تاڤگەی گەلی عەلی بەگە‪ .‬ئێمە دەتوانین بە چەند قۆناغێك‬ ‫بەنداو دروست بكرێن‪ ،‬واتە هیوادارم حكومەت ئەو پێشنیارەم‬ ‫جێبەجێ بكات‪ .‬بەنداوی بێخمە گەلێك گرنگە بكرێت‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لە ئاستێكی وا نا‪ ،‬ئەگەر بەشێوەیەكی زەبەالح كرا هیچ باشی‬ ‫نییە تەنیا كارەبا نەبێت‪ ،‬بۆ نمونە لەسەر رووبارێكی واڵتی‬ ‫سوید ‪ 11‬بەنداو هەیە‪ ،‬واتە ئەو تەكنەلۆژیای ئەوان هەیانە ئێمە‬ ‫نیمانە دەیانتوانی یەك بەنداو دروست بكەن‪ ،‬بەاڵم نەهاتن یەك‬ ‫بەنداوی گەورە دروست بكەن‪ ،‬واڵتێكی گەورەیان هەیە‪ ،‬هاتن‬ ‫‪ 11‬بەنداویان دروست كرد‪.‬‬

‫پ‪ :‬باس لە دروست كردنی بەنداوێك دەكرێت لەسەر زێی‬ ‫بچوك؟‬ ‫و‪ :‬بەنداوێك لەسەر زێی بچوك لە نێوان پردێ و تەق تەق‬ ‫دروست دەكرێت‪ ،‬سودی زۆرە‪ ،‬ئاوی ژێر زەمین زۆر زیاد‬ ‫دەكات‪ ،‬فراوانتری دەكات‪ ،‬دەبێتە هۆی ئەوەی الفاو لە پردێ‬ ‫و دوبز كەم بكاتەوە‪ ،‬كارەباش بەرهەمدەهێنێت‪.‬‬


‫‪8‬‬

‫ژماره‌ ‪152‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.org‬‬

‫‪2012/04/10‬‬

‫عەبدوڵاڵ نوری بەهادین‪ ،‬قایمقامی قەزای دوبز‪:‬‬

‫فەرمانبەری كوردمان كەمە بەتایبەتی لە‬ ‫وێستگەی كارەبا و كۆمپانیای نەوت چونکە‬ ‫رژێمی بەعس كوردی دانەدەمەزراند‬ ‫دیمانە‪ :‬محەمەد عومەر‬

‫شارۆچكەی دوب��ز لە ڕووی كارگێڕییەوە سەر بە پارێزگای‬ ‫كەركوكە‪ ،‬دەكەوێتە سەر رووباری زێی بچووك‪ 45 ،‬كیلۆمەتر لە‬ ‫سەنتەری كەركوكەوە دوورە‪ ،‬ژمارەی دانیشتوانی ‪ 54‬هەزار كەسە‪،‬‬ ‫هەردوو ناحیەی پردێ و سەرگەڕان سەر بە دوبزن‪ .‬دانیشتوانی‬ ‫لە چەند پێكهاتەیەكی جیا پێکهاتووە و چەند وێستگەیەكی‬ ‫بەرهەمهێنانی كارەبا و بیرە نەوت و بەنداوی لێیە‪ ،‬لەگەڵ چەندین‬ ‫ناوچەی گەشتیاری و كشتوكاڵی‪.‬‬ ‫لەم دیمانەدا عەبدوڵاڵ نوری بەهادین‪ ،‬قایمقامی قەزای دوبز باس‬ ‫لە كێشەی موڵكداری و دوو ئاسایشی و دەستوەردانی حزبی و‬ ‫منداڵە ئەنفاڵ كراوەكانی دوبز دەكات‪.‬‬ ‫پ‪ :‬شوێنی گەشتوگوزاری لە دوبز تاچەند گرنگیتان پێی داوە؟‬ ‫و‪ :‬لە ڕووی گەشت و گوزارییەوە شوێنی گەشتوگوزاری زۆرە‪،‬‬ ‫وەكو نمرە هەشت و خەباتی شەناغە‪ ،‬لە بەهار و نەورۆزدا خەڵكێكی‬ ‫زۆر ڕووی تێدەكات‪ ،‬ب��ەاڵم نمرە هەشت شوێنی سروشتییە‪.‬‬ ‫خۆی خەباتیش لەساڵی ‪1964‬ەوە دام���ەزراوە‪ ،‬بەاڵم لە ڕووی‬ ‫گەشتوگوزارییەوە حكومەتی بەغدا هیچ گرنگیەكی پێنەداوە‪ ،‬ئێمە‬ ‫لە بەرنامەماندایە دیراسەتێك بنێرین بۆ جەنابی پارێزگار لەوێوە‬ ‫ئیشی لەسەر بكات‪.‬‬ ‫پ‪ :‬زۆرینەی دانیشتوانی ئەم شارۆچكەیە كوردن‪ ،‬بەاڵم زۆرینەی‬ ‫فەرمانبەرانی دەزگا كارگێڕییەكان لە عەرەبەكانن‪ ،‬بۆچی؟‬ ‫و‪ :‬لە ڕووی ئیدارییەوە دامودەزگاكان ئێستا بەشێكی زۆری‬ ‫كوردن‪ ،‬بەرپرسی دامودەزگاكان كوردن‪ ،‬بەاڵم فەرمانبەری كوردمان‬ ‫كەمە لە دامودەزگاكان بەتایبەتی لە وێستگەی كارەبا و لە كۆمپانیای‬ ‫نەوتدا بەهۆی ئەوەی رژێمی بەعس كوردی دانەدەمەزراند‪ .‬ئێستاش‬ ‫لە رێی حكومەتی مەركەزی بەغداوە كەسمان بۆ دانامەزرێ‪،‬‬ ‫ئەوە هۆیەكەیەتی كە فەرمانبەری كورد كەمترە لە چاو عەرەب و‬ ‫الیەنەكانی تر‪.‬‬ ‫پ‪ :‬ئایا دەستێوەردانی حزبی هەیە لە كاروباری ئیداریدا؟‬ ‫و‪ :‬نەخێر‪ ،‬ئیدارە لێرە سەربەخۆ كار دەك��ات بۆ خزمەتی‬ ‫شارۆچكەكە‪.‬‬ ‫پ‪ :‬ئایا ملمالنێی سیاسیەكان كاریگەری هەیە لەسەر كاری ئێوە؟‬

‫و‪ :‬لەو چەند ساڵەی كۆتایی هیچ كاریگەری نییە و نەبووە‪،‬‬ ‫لەبەر ئەوەی تەداخولی ئیش و كاری كارگێڕی ناكەن و بەگشتی‬ ‫ئەو دیاردەیە نییە‪.‬‬ ‫پ‪ :‬لە ڕووی نەتەوە دوبز چەند نەتەوەیەكی جیای تێدایە‪ ،‬ئایا‬ ‫پێكەوە ژیانی ئاشتیانە هەیە لە دوبز؟‬ ‫و‪ :‬لێرە زێتر كورد و عەرەبە‪ ،‬نزیك بە ‪35‬ماڵی توركمانی تێدایە‪،‬‬ ‫بەاڵم نەتەوە سەرەكیەكانی دوبز كورد و عەرەبن و بەڵێ‪ ،‬لە ساڵی‬ ‫‪ 2003‬ەوە تاوەكو ئێستاش كێشەیەكی ئەتۆ رووی نەداوە‪.‬‬ ‫پ‪ :‬ئایا لە ڕووی ئەمنییەوە دوبز چۆنە و ئایا كردەی تیرۆریستی‬ ‫لێ ئەنجام دەدرێت؟‬ ‫و‪ :‬تەقینەوەیەكی بە ئۆتۆمبێل هەبوو پێش سێ ساڵ ئێستا‪،‬‬ ‫بەهۆیەوە چەند تیرۆریستێك دەستگیركران و درانە دادگا‪.‬‬ ‫لە عێراق تیرۆر هەیە‪ ،‬كە لە عێراق تیرۆر هەبێت‪ ،‬دوبزیش‬ ‫بەشێكە لە عێراق‪ ،‬حەتمەن لە دوبزیش دەبێت‪ ،‬بەاڵم هەماهەنگی‬ ‫دەزگا ئەمنییەكانی دوبز سنوورێكی بۆ ئەو شتانە داناوە كە دووبارە‬ ‫نابێتەوە‪.‬‬ ‫پ‪ :‬دوو ئاسایش لە دوب��ز هەیە‪ ،‬ئایا ك��اری نەكردۆتە سەر‬ ‫ئەمنییەتی دوبز؟‬ ‫و‪ :‬یەك ئاسایش بێت لە دوو ئاسایش باشترە‪ ،‬بەاڵم ئێستا‬ ‫بە حكومی ئەوەی ئێمە لە ناو ئیدارەین هەماهەنگییەكی باش‬ ‫هەیە لە نێوان هەردوو ئاسایشەكە‪ .‬دەتوانین بڵێین یەك ئاسایشە‬ ‫بەاڵم لەناو دوو بەرەدا‪ .‬من باسی شارۆچكەكە دەكەم كە خۆم‬ ‫لێی بەرپرسم هەماهەنگی هەیە لەگەڵ هەموو دەزگا ئەمنییەكان و‬ ‫جیاوازی نییە‪ ،‬هەروەها ئێمە بە چاوی ئەمنی سەیریان دەكەین بۆ‬ ‫پاراستنی شارۆچكەكە‪.‬‬ ‫پ‪ :‬پێش چەند ساڵێك گۆڕێكی بە كۆمەڵ لێرە دۆزایەوە‪ ،‬ئێسك‬ ‫و پروسكی مندااڵنی تێدا بوو‪ ،‬ئایا زانیاریتان لەسەر ئەم گۆڕانە‬ ‫هەیە؟‬ ‫و‪ :‬لە كاتی ئەنفالەكەدا لێرە ژن و منداڵێكی زۆر گیرابوون‪ ،‬هی‬ ‫ئەو ناوچانەی كە ئەنفال كرابوون لێرە لە زیندان دابوون‪ .‬خەڵكی‬ ‫دوبز زۆر هاوكارییان كردن‪ ،‬ئەو منااڵنەی كە دەمردن دەیانبردن بۆ‬ ‫گۆڕستانەكە‪ ،‬بە سەرپەرشتی موختارەكەی ئەوكاتەی دوبز ناوی‬

‫(ئەحمەد موختار) بوو‪ ،‬ئیتر ئەو مندااڵنەی كە دەمردن ژمارەیان‬ ‫زۆر بوو‪ ،‬پێرار لە رێگای دەزگای ئەنفالەوە هاتن ئەو ڕووفاتانەیان‬ ‫دەركرد و بردیانەوە بۆ شوێنی خۆیان‪.‬‬ ‫پ‪ :‬دوبز یەكێكە لەو ناوچانەی مادەی ‪ 140‬دەیگرێتەوە‪ ،‬چی‬ ‫كراوە بۆ مادەی ‪140‬؟‬ ‫و‪ :‬كوردە ئاوارەكان قەرەبوو كرانەتەوە و خەڵكەكە گەڕاوەتەوە‬ ‫سەر زەوی و زاری خۆی‪ .‬ئێستا دوایین بڕیار هەڵوەشاندنەوەی‬ ‫بڕیاری شومی شیمال بوو كە ناو قەزای دوبزی نەگرتەوە‪ ،‬كەچی‬ ‫ناحیەی پردێ و سەرگەڕانی گرتەوە‪ ،‬بۆ نمونە لەناحیەی سەرگەڕان‬ ‫‪ 108‬هەزار دۆنم زەوی بەو بڕیارە گەڕاوەتەوە بۆ خاوەنەكانیان‪،‬‬ ‫بەاڵم لە شارۆچكەی دوبز پێویستی بەدوو بڕیارە‪ ،‬ئەو بریارانەش‬ ‫بڕیاری مەجلیسی قیادەی سەورەی پێدەرچووە‪ ،‬كە هەڵبوەشێتەوە‪،‬‬ ‫ئەو هەڵوەشاندنەوەش بڕیاری پارلەمانی بەغدای دەوێت كە دوو‬ ‫بڕیارەكە هەڵوەشایەوە ئینجا زەوی و زارەك��ان دەگەڕێتەوە بۆ‬ ‫خاوەنەكانیان‪ ،‬بەاڵم كوردەكە گەڕاوەتەوە سەر زەوی خۆی‪ ،‬هەموو‬ ‫گرێبەستەكان بەپێی یاسا بۆ عەرەبەكان كرابوو‪ ،‬ژمارەی لە دوبز‬ ‫‪ 1500‬گرێبەستە‪ ،‬هەر هەمووی هەڵوەشایەوە‪.‬‬ ‫لێرە كێشەی موڵكداری كێشەی زۆری بۆ دروست كردوین‪ ،‬لەبەر‬ ‫ئەوەی گوندەكانیش ئاوەدان دەبێتەوە و خەڵكەكە گەڕاوەتەوە سەر‬ ‫زەوی و زاری خۆی‪ ،‬بەاڵم لە رووی یاساوە هیچی بۆ ناكرێ‪.‬‬ ‫بۆنموونە قەرزی كشتوكاڵی نایگرێتەوە‪ ،‬ئەمە كێشەیەكی گەورەی‬ ‫بۆمان دروست كردووە‪ .‬لێرەوە داوا لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان‬ ‫و سەرۆكی كۆمار دەكەین هەرچی زووە كێشەی زەوی و زارمان بۆ‬ ‫چارەسەر بكەن‪ ،‬كە خەڵكەكە بتوانن بگەڕێنەوە سەر زێدی باب و‬ ‫باپیرانیان و زیاتر هاوكاری برا جوتیارەكان بكرێت لەبەر ئەوەی‬ ‫زەوییەكان بەناو نەكراوەتەوە‪.‬‬


‫‪www.lawanikurdistan.org‬‬

‫ژمار ‌ه ‪152‬‬

‫‪2012/04/10‬‬

‫‪9‬‬

‫گەنجێكی هەڵەبجەیی‪ ،‬ئامێرێكی نوێی كارەبایی دروست دەكات‬ ‫«ئامێرەكە لەرێگەی جوڵەی مێكانیكییەوە وزە دروست دەكات»‬ ‫ئا‪ :‬عومەر عەزیز‪ ،‬هەڵەبجە‬

‫بە ڕوخساریدا درك بە ماندوویی تەمەنی دەكەیت و لە‬ ‫دەستەكانییەوە هەست بە بوونی مرۆڤێكی مەزن دەكەی‪.‬‬ ‫شاهۆ س��ادق‪ ،‬گەنجێگی تەمەن (‪ )22‬ساڵی شاری‬ ‫هەڵەبجەیە‪ ،‬ئەگەرچی ئەم گەنجە تا پۆلی یەكی ناوەندی‬ ‫خوێندووە‪ ،‬بەاڵم لە ئێستادا بەبێ بوونی هیچ موچەیەك‬ ‫تەنها ژیانی لەسەر پیشەكەیەتی كە پیشەی ئاسنگەرییە و‬ ‫دووكانەكەی دەكەوێتە فلكەی عومەری خاوەر لەو شارەدا‪.‬‬ ‫ئەو گەنجە بەهرەمەندە بەهۆی بوونی شارەزایی و بە هەوڵ‬ ‫و ماندوو بوونی خۆی ئامێرێكی دروستكردووە كە (‪ )8‬هەشت‬ ‫ئەمپێر كارەبا دەدات‪ ،‬ئەوەش دەنگۆیەكی زۆری لە زۆرێك لە‬ ‫شارەكانی كوردستاندا دروستكردووە‪.‬‬ ‫شاهۆ سادق باس لە بیرۆكەی ئەو ئامێرە دەك��ات كە‬ ‫دروستیكردووە و دەڵێت «بیرۆكەی تەنها هی خۆمە‪ ،‬لە‬ ‫ساڵی (‪ )2006‬تائێستا ئیشم تێدا كردووە‪ ،،‬ئەو مەوادانەشی‬ ‫كە بەكارم هێناوە‪ ،‬هەر لە شاری هەڵەبجەدا هەبوون و لە‬ ‫دەرەوە هیچ شتێكم نەهێناوە»‪.‬‬ ‫ئەو ئامێرەی كە گەنجەكە دروستیكردووە هیچ مەترسیەكی‬ ‫لێ ناكرێت و لەگەڵ ئەوەشدا وەك مۆلیدە هەشت ئەمپێر‬ ‫كارەبا دەدات‪ ،‬جگە لەوەش دەتوانرێت مەكینەی ئۆتۆمۆبێلی‬ ‫لێ دروس��ت بكرێت‪ ،‬كە نەك گازەكەی دەرن��اك��ا‪ ،‬بەڵكو‬ ‫دەنگیشی نیە‪ .‬ئەمە سەڕەرای ئەوەی كە خەرجی نییە‪.‬‬ ‫شاهۆ سادق لە بارەی ئەو وزەیەی كە ئەو كامێرەی پێ‬ ‫ئیش دەكات وتی «لە ناو ئەم ئامێرەدا وزەیەك هەیە كە‬ ‫ئیشی پێ دەكات‪ ،‬ئەم وزەیە لە سەر ئاستی جیهاندا هەر‬ ‫هەیە‪ ،‬بەاڵم تا ئێستا كەس سودی لێ نەبینیوە بۆ ئیش‬ ‫پێكردن»‪.‬‬ ‫شاهۆی تەمەن ‪ 22‬ساڵ كە لە نزیك ئامێرە دروستكراوەكەی‬ ‫خ��ۆی ب��ۆ پ��رس قسەی دەك���رد‪ ،‬ب��اس ل��ەوە دەك���ات كە‬

‫داهێنانەكەی نوێیە و لە ��یهاندا بەوجۆرە كار نەكراوە‪ ،‬وەك‬ ‫خۆی دەڵێت «ئەم ئامێرەی من لە جوڵەی مێكانیكییەكەیەوە‬ ‫وزە دەر ئەكات‪ ،‬ئێستا لە عالەمدا وزە جوڵەی مێكانیكی‬ ‫دەرئەكات‪ ،‬بەاڵم من پێچەوانەم كردۆتەوە‪ ،‬جوڵەی مێكانیكی‬ ‫وزە دەرئەكات»‪.‬‬ ‫دوای دروستكردنی ئامێرەكەی بە گوتەی خۆی كۆمپانیا‬ ‫بیانیەكان پەیوەندیان بە شاهۆ سادقەوە كردووە‪« .‬كۆمپانیا‬ ‫بیانییەكان بەڕێگای برادەر و كەسی ناسیاوەوە دەیان ویست‬ ‫فكرەی شتەكانیان پێ بفرۆشم‪ ،‬بەاڵم من ڕازی نەبووم كارێكی‬ ‫وابكەم‪ ،‬پێم باشبوو لە ڕێی هەڵەبجە و كوردستانەوە باڵو‬ ‫ببێتەوە‪ ،‬هەر بۆیە دەمەوێت ناوی هەڵەبجەی لێ بنێم»‪.‬‬ ‫ل��ە ب����ارەی ه��اوك��اری��ك��ردن��ی ل���ەالی���ەن ح��ك��وم��ەت و‬ ‫الیەنەپەیوەندیدارەكانەوە ئەو گەنجە ئاماژەی بەوە كرد كە‬ ‫قایمقامی هەڵەبجە هەڵوێستی باشی هەبووە لەگەڵیدا و‬ ‫نوسراوی بۆ كردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران‪ .‬شاهۆ سادق‬ ‫ئەوەشی گوت «تەنها (عەبدوڵاڵی مەال ن��وری) ئەندامی‬ ‫پەرلەمانی كوردستان هات بۆالم و بەڵێنی ئەوەی دا پێم‬ ‫كە بابەتەكەم بیگەیەنێتە پەرلەمان و كاری لە سەر بكات»‪.‬‬ ‫شاهۆ سادق س��ەرەڕای ئەوەی بەربەرست و رێگری زۆر‬ ‫بۆ دروستبووە‪ ،‬چونكە وەك خۆی وتی «بەرپرسێك بە‬ ‫تەعلیقەوە پێی وتم‪ :‬هەڵەبجەیی ئێستاش بۆنی سێویان‬ ‫لێدێت‪ ،‬تۆ خەریكی چیت؟»‪ .‬بەاڵم شاهۆ نایەوێت لەسەر‬ ‫پرۆژەكەی خۆی س��ارد ببێتەوە و بە پێویستیشی زانی‬ ‫حكومەتی هەرێم هاوكاری بكات‪.‬‬ ‫لەبارەی كارەكەی شاهۆوە‪ ،‬گ��ۆران ئەدهەم قائیمقامی‬ ‫هەڵەبجەی شەهید بە پرسی ڕایگەیاند «حەقە ئەو گەنجە‬ ‫لەسەر بیرۆكە و داهێنانەكەی پاداشت بكرێت»‪ .‬روونیشی‬ ‫كردەوە «من راستەوخۆ چەند ڕۆژێك لەمەوپێش پەیوەندیم‬

‫بە بەڕێز «دكتۆر بەرهەم» سەرۆكی حكومەتەوە كرد‪،‬‬ ‫بەڕێزیان وتی‪ :‬گرنگی ت��ەواوی پێئەدەین و پەیوەندی بە‬ ‫نوسینگەكەمەوە بكەن‪ .‬منیش بانگی شاهۆم كرد و لە گەڵیدا‬ ‫دانیشتم و نوسراوێكی خۆیشم دایە بۆ نوسینگەی بەڕێزیان‬ ‫لە سلێمانی بۆ الی بەڕێز شێخ لەتیف‪ ،‬كە بەڕێوەبەری‬ ‫نوسینگەكەیەتی»‪.‬‬ ‫ناوبراو هۆكاری دواكەوتنی هاوكارییەكەی حكومەتی‬ ‫گەڕاندەوە بۆ ئاڵوگۆڕی كابینەی حكومەت‪.‬‬ ‫عەبدواڵ مەال نوری ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان‪ ،‬ئاماژە‬ ‫بەوە دەكات كە سەردانی شاهۆی كردووە و راپۆرتێكی لەو‬ ‫بارەوە داوەتە سەرۆكایەتی پەرلەمان ولیژنەی پیشەسازی‪.‬‬ ‫وەك خۆی وتی «من ڕاپۆرتێكم لەسەر داهێنانەكەی ئەو‬ ‫نوسیوە‪ ،‬لە ڕاپۆرتەكەدا جگە ل��ەوەی كە كورتەیەك لە‬ ‫داهێنانەكەی و ژیانی و بارودۆخی ئابووری ئەو كوڕەم تیا‬ ‫ئاماژە پێداوە‪ ،‬هەروەها باسی داهێنانەكەییم كردووە و لە‬ ‫گەڵ ئەوەشدا ئەو بۆ خۆی كۆمەڵێك داواكاری هەبوو لەوانە‬ ‫(پاراستی سەالمەتی و پاراستنی داهێنانەكەی و هەروەها‬ ‫پشتیوانی كردنی گەنجی تر لەگەڵ كۆمەڵێ داواكاری تر)‪،‬‬ ‫هەمووییم لە چوارچێوەی ڕاپۆرتێكدا ڕەوانەی سەرۆكایەتی‬ ‫پەڕلەمانم كردووە و لە ناو ڕاپۆرتەكەدا پشتیوانی ئەوەم‬ ‫كردووە كە لیژنەیەكی پسپۆڕ بەدوادا چوون و هەڵسەنگاندن‬ ‫بۆ ئەو داهێنانە بكات‪ .‬هەروەها كۆپیییەكی تری ڕاپۆرتەكەشم‬ ‫ڕەوانەی لیژنەی پیشەسازی وزە و سەرچاوە سروشتییەكان‬ ‫كردووە»‪.‬‬ ‫ئەوەشی وت «بە پێی توانا و دەرفەت هەموو هەوڵێك‬ ‫ئەدەین لە پێناو ئەوەی كە لە قۆناغی یەكەمدا لیژنەیەك‬ ‫ئەو ئیشە ببینێت و دواتر ئەگەر سەركەوتوو بوو پەرەی‬ ‫پێبدرێت»‪.‬‬


‫‪10‬‬

‫ژماره‌ ‪152‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.org‬‬

‫‪2012/04/10‬‬

‫دكتۆر حوسێن كۆچەر‪ ،‬نوێنەری پارتی یەكێتی دیموكراتی رۆژئاوای كوردستان لە هەرێمی كوردستان‪:‬‬

‫بەبێ هەبوون و را وەرگرتنی ئێمە هەر بڕیارێك لەسەر رۆژئاوای كوردستان‬ ‫بدرێت ئێمە پشتگری لێ ناکەین‬ ‫دیمانە‪ :‬پرس‬ ‫پارتی یەكێتی دیموكراتیك «پ��ەی��ەدە» پارتێكی رۆژئ��اوای‬ ‫كوردستانە‪ ،‬لەساڵی ‪ 2003‬دامەزراوە و بە پارتێكی سەر بە «پەكەكە»‬ ‫ناسراوە‪ .‬ئەم پارتە لە «ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردیی سوریا»‬ ‫كشایەوە و بۆخۆی»ئەنجوومەنی گەل»ی دروست كردووە‪ .‬هەروەها‬ ‫لەگەڵ چەند حزبێكی عەرەبی «لیژنەی هەماهەنگی سوری»یان‬ ‫پێكهێناوە و سكرتێری «پەیەدە» ساڵح موسلیم‪ ،‬جێگری سەرۆكی‬ ‫لیژنەكە‪ .‬لەم دیمانەیەدا دكتۆر حوسێن كۆچەر‪ ،‬نوێنەری پارتی‬ ‫یەكێتی دیموكراتیك لە هەرێمی كوردستان‪ ،‬باس لە رەوشی سوریا و‬ ‫كشانەوەیان لە ئەنجوومەنەكە و كۆمەڵێك پرسی تر دەكات‪.‬‬ ‫پ‪ :‬لەئێستادا رەوشی سوریا چۆن دەبینن؟ پێشبینی دەكەن‬ ‫حكومەتەكەی بەشار بروخێت یان دەمێنێتەوە و چاكسازی دەكات؟‬ ‫و‪ :‬لەسەرتاوە كە شۆڕشی سوریا دەستی پێكرد لەسەر بنەمایەكی‬ ‫مەدەنی و دیموكراسی بوو‪ ،‬داخوازی گەل گۆڕانكاری دیموكراتی بوو‪،‬‬

‫واتە ئەم سیستمە داگیركار و ستمكارە بگۆڕێت و لەجێی ئەو جڤاكی‬ ‫دیموكراتیك بێتە دامەزراندن‪.‬‬ ‫بەالم لەدواتر بەهۆی دەستێوەردانی دەرەوە لەسەر شۆڕشەكە‬ ‫بەتایبەتی دەستێوەردانی توركیا و سعودیە قەتر‪ ،‬ئاراستەی‬ ‫شۆڕشەكەیان گۆڕی‪ .‬دەستیان كرد بە پڕ چەك كردنی شۆڕشگێڕان‬ ‫و هەندێك پارت و الیەن كە نوێنەرایەتی تەواوی گەلی سوریا ناكات‪،‬‬ ‫ئەمەش ئاراستەی شۆڕشەكەی گۆڕی و بەرەو توندوتیژی و كوشتنی‬ ‫برد و بەشار ئەسەدیش توندوتیژی و هێزی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران‬ ‫و جەماوەر بە كار هێنا و دەهێنێ‪ .‬لەبەر ئەمانە ئێستا رەوشی سوریا‬ ‫نادیارە‪.‬‬ ‫چەكدار كردنی «سوپای ئازاد» لەالیەن توركیا و واڵتی كۆمەڵگەی‬ ‫نێونەتەوەیی‪ ،‬پڕ چەك كردنی ئۆپۆزسیۆنی سوریا رەوشی سوریا‬ ‫ب��ەرەو رەوشێكی نادیار دەب��ات‪ .‬بۆیە ئێمە لەگەڵ توندوتیژی و‬ ‫كوشتن دانین‪ ،‬لەگەڵ دەستێوەردانی درەوە نین‪ .‬بەرنامەی ئێمە‬ ‫سیاسەتی دیموكراتیكە‪ ،‬جێگرەوەی سیستمی بەشار ئەسەد سیستمی‬ ‫دیموكراتیكە‪.‬‬ ‫پ‪ :‬ئایا ئێوە لەگەڵ رووخانی رژێمەكەی بەشار ئەسەددان؟‬ ‫و‪ :‬ئەو هێزەی كە لە رۆژئ���اوای كوردستان هەوڵی رووخانی‬ ‫رژێمەكەی بەشار دەدات‪ ،‬بزووتنەوەكەی ئێمەیە‪ ،‬دەخوازین لە‬ ‫رۆژئاوای كوردستان وەك بەدیلی بەشار مۆدیلی خۆسەری دیموكراتیك‬

‫بێتە دامەزراندن‪.‬‬

‫ئەو ئەنجوومەنە دیار نییە كە تۆ باسی دەكەی‪.‬‬

‫پ‪ :‬بەاڵم ئەو رەخنەیە لە «پەیەدە» دەگیرێت كە گوایە الیەنگری‬ ‫مانەوەی رژێمەكەی بەشار ئەسەدە وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر‬ ‫دەستێوەردانەكانی توركیا لە سوریا؟‬ ‫و‪ :‬ئ��ەو قسەیە پ��روپ��اگ��ەن��دەی دەوڵ��ەت��ی توركیایە ك��ە دژی‬ ‫كوردە‪ ،‬چونكە بزووتنەوەكەی ئێمە هەر لەسەرەتاوە تاوەكو ئەمڕۆ‬ ‫خۆپیشاندانی مەدەنی و دیموكراتی رێكدەخات و پێشدەخات‪.‬‬ ‫دامەزراندنی جڤاكی دیموكراتیك‪ ،‬پێشخستنی ئەنجوومەنی گەل‪،‬‬ ‫كردنەوەی ئەنجوومەنی گوندەكان‪ ،‬كردنەوەی قوتابخانە بە زمانی‬ ‫كوردی لە گوندەكان‪ ،‬كردنەوەی ناوەندی رۆشنبیری بۆ پێشخستنی‬ ‫كولتوری كوردی‪ ،‬ئەمانە پالن و بەرنامەی ئێمەن‪.‬‬

‫پ‪ :‬وا باس دەكرێت كە ئێوە لە ناوچەكانی ژێر دەست خۆتان‬ ‫رێگە بە كوردەكان نادەن خۆپیشاندان دژی رژێمەكەی بەشار ئەنجدام‬ ‫بدەن‪ ،‬بۆچی؟‬ ‫و‪ :‬قەڵەباڵغترین ناوچەی كوردنیشین كە خۆپیشانان دەكەن‬ ‫عەفرین و كوبانن‪ ،‬كە زێتر لە ‪ 40‬هەزار كەس رۆژانە بەشدار دەبن‪ ،‬لە‬ ‫ناوچە عەرەبەكانیش بەو رێژەیە بەشدار نین‪ .‬سیاسەتی رەشكردەنەوە‬ ‫و تەشویش خستنە سەر بزووتنەكەوەی ئێمە ناوەندەی توركیایە‬ ‫لەگەڵ هەندێك حزبی بچوكی كوردی‪.‬‬

‫پ‪ :‬گوایە لەبەرامبەر پشگیری كردنی «پەیەدە» لە بەشار ئەسەد‪،‬‬ ‫رژێمەكەی بەشار لە ناوچەكانی عەفرین و كوبان و ‪..‬رێگەی بە ئێوە‬

‫داوە كە هەندێك چاالكی سیاسی و كولتوری ئەنجام بدەن و قوتابخانە‬ ‫بە زمانی كوردی بكەنەوە؟‬ ‫و‪ :‬ئێستا بەشار ئەو هێزەی نەماوە لە سوریادا بەگشتی حكومڕانی‬ ‫و فرمانڕەوایی بكات‪ ،‬لەبەر ئ��ەوە بەشار الواز ب��ووە و ناتوانێ‬ ‫بەربەرەكانێی كوردان بكات‪ ،‬سیاسەتی بەشار ئەو هێزەی نەماوە‬ ‫كە لە هەموو شارەكان توندتیژی بەكار بێنێت‪ .‬لەبەر ئەوە ئێمە‬ ‫ئەو دەرفەتەمان قۆستۆتەوە و خزمەتی گەل دەكەین و میللەتەمان‬ ‫رێكخستووە‪.‬‬ ‫پ‪ :‬كە «ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردی سوریا» هاتە دامەزراندن‬ ‫ئێوەش ئەندام بوون تێیدا‪ ،‬كەچی دواتر كشانەوە لێی و بۆخۆتان‬ ‫«ئەنجوومەنی گەل» تان دروست كرد‪ ،‬بۆچی؟‬ ‫و‪ :‬ئێمە لەو ئەنجوومەنە نەكشاینەوە‪ ،‬بەڵكو هەندێك پێشنیارمان‬ ‫هەبوو بۆ ئەنجوومەنەكە‪ ،‬داوام��ان لە پارتەكان كرد هەڵبژاردن‬ ‫بكەین بۆ ئەوەی ئەنجوومەنەكە نوێنەرایەتی راستەقینەی رۆژئاوای‬ ‫كوردستان بكات‪ ،‬بەاڵم حزبەكان وتیان ئێستا كاتی هەڵبژاردن نییە‪،‬‬ ‫بەڵكو با بەشار ئەسەد بروخێت‪ ،‬دواتر هەڵبژاردن دەكەین‪ ،‬ئێستا بە‬ ‫رێكەوتن هەر حزبێك نوێنەری خۆی دیاری بكات‪ ،‬بەاڵم ئێمە وەك‬ ‫«پەیەدە» بەو بیرۆكە و پێشنیارە رازی نەبووین‪ ،‬بۆیە بەشداریمان‬ ‫نەكرد‪ ،‬ئێمە بە عەمەلی ئەنجوومەنی گوندەكان و شارەكانمان‬ ‫لەرێگەی هەڵبژاردنەوە پێكهێنا‪ .‬بەاڵم هەتا ئێستاش كار و بەرنامەی‬

‫پ‪ :‬دەوترێت ئێوە ئێعراف بە ئ��ااڵی كوردستان ناكەن و لە‬ ‫خۆیشاندانەكاندا ئااڵی كوردستان بەرز ناكەنەوە‪ ،‬بەڵكو ئااڵیەكی تر‬ ‫بەرز دەكەنەوە كە لە رەنگی «كەسك و زەرد و سوور» پێكهاتووە؟‬ ‫و‪ :‬واڵت��ان ئێمەیان دابەشكردووە بەسەر چوار دەوڵەتدا‪ ،‬هەر‬ ‫پارەچەیەكی كوردستان خاسییەت و تایبەتمەندی خۆی هەیە‪ ،‬كە‬ ‫كۆمەڵێك پارت و رێكخراوی تێدایە‪ ،‬هەر یەك لەو پارتانەش رەنگی‬ ‫ئااڵی خۆی هەیە‪ ،‬ئێمەش وەك پارتێك لە رۆژئ��اوای كوردستان‪،‬‬ ‫رەنگی كەسك و سوور و زەرد‪ ،‬وەكو ئااڵی تەڤگەرا چڤاكا دیموكراتیك‬ ‫دەیبینین لە رۆژئاوای كوردستاندا‪.‬‬ ‫هەندێك الیەن دەیانەوێ كێشەی ئااڵ دروست بكەن‪ ،‬بەاڵم كۆنگرەی‬ ‫نەتەوەیی كورد كە بڕیارە ببەسترێت‪ ،‬هەر ئااڵیەكی وەكو ئااڵی‬ ‫نەتەوەیی كورد پەسەند كرد‪ ،‬ئێمەش رێزی لێدەگرین و لەگەڵیداین‪.‬‬ ‫پ‪ :‬ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردیی سوریا‪ ،‬دوو جار لە هەولێر‬ ‫كۆنفرانسی بەست‪ ،‬لەگەڵ ئەوەی ئێوە بەفەرمی بانگهێشت كرابوون‬ ‫كەچی بەشداریتان نەكرد‪ ،‬بۆژی؟‬ ‫و‪ :‬ئەو پارتانەی كە ئەندامن لە ئەنجووومەنی نیشتمانی كوردیی‬ ‫سوریا‪ ،‬ماوەیەكی زۆر لە هەرێمی كوردستان بارەگا و نوێنەریان هەیە‬ ‫و لەالیەن حكومەتی هەرێمەوە هاوكاری ماددیان دەكرێت و خانوویان‬ ‫بۆ گیراوە و موچەیانە هەیە و پێوەندی قوڵ و پتەوەیان هەیە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئێمە یەكەمجارە ب��ینە ئێرە‪ ،‬بۆیە ئەو كۆبوونەوەیەی كە لە هەرێمی‬ ‫كوردستان سازدرا‪ ،‬تەنیا ئەو پارتانە بە هەند وەرگیرابوون‪ ،‬هەرێمی‬ ‫كوردستانیش ئەنجوومەنی نیشتمانی وەكو نوێنەری شەرعی رۆژئاوای‬ ‫كوردستان دەناسێنێت‪ ،‬بەاڵم لە روانگەی ئێمە ئەو پارتانە تەمسیلی‬ ‫هەموو كوردانی رۆژئاوا ناكەن‪ .‬بەڵكو بەشی هەرە گرنگ لە رۆژئاوای‬ ‫كوردستان لەگەڵ بزوتنەوەكەی ئێمەدایە‪.‬‬ ‫دوو رۆژ بەر لە بەستنی كۆنگرەی نیشتمانی لەالیەن دكتۆر فوئاد‬ ‫حوسێنەوە بە فەرمی بانگهێشت كراین‪ ،‬بەاڵم كە ئێمە لە لیژنەی‬ ‫ئامادەكاریدا نەبووبین و نەزانین بەرنامە و پالنی ئێوە چییە و ئامانجی‬ ‫ئێوە لە بەستنی ئەو كۆنگرەیە چییە و تێڕوانین و بۆچوونی ئێمە‬ ‫لەو مەسەلەیەدا بەهەند وەرنەگیرێت و بەشدار نەبین لەدارشتنی‬ ‫كارنامەكەی‪ ،‬ئێمە تەنیا وەكو بەشداربوویەك بەشداری كۆنگرەكە‬ ‫ناكەین‪ .‬بەاڵم پارتەكانی تر دوو هەفتە پێشتر ئاگادار كرابوونەوە‬ ‫و ئاگارداری كارنامەكەبوون و لەلیژنەی ئامادەكاری بوون‪ ،‬هەموو‬ ‫شتێكیان تەواو كرد بوو‪ ،‬ئینجا بە ئێمەیان وت وەرن بەشداربن‪،‬‬ ‫ئێمەش بەو شێوەیە بەشداریمان نەكرد‪ .‬بۆیە بەبێ هەبوون و را‬ ‫وەرگرتنی ئێمە هەر بڕیارێك لەسەر رۆژئاوای كوردستان بدرێت ئێمە‬ ‫نەپشتگری لێدەكەین و نە قبوڵی دەكەین‪.‬‬ ‫پ‪ :‬ئەو هەواڵنەی كە مەسعود بارزانی دەیدات وەكو سەرۆكی هەرێم‬ ‫بۆ رێكسختن و یەكگرتنی پارتە سیاسییەكانی رۆژئاوای كوردستان و‬ ‫هاوكاری كردنیان‪ ،‬چۆنی دەبینی؟‬ ‫و‪ :‬ئەو هەوڵەی كە بەڕێز مەسعود بارزانی دەیدات بۆ لێكنزیكبوونەوە‬ ‫و یەكخستنی پارتە سیاسیەكانی رۆژئاوای كوردستان‪ ،‬ئێمە بە ئیجابی‬ ‫دەیبینین‪ .‬بەاڵم كە پشتگیری لەالیەنێك دەكات و الیەنێكی تر پەراوێز‬ ‫دەخ��ات‪ ،‬بۆیە گلەیی و رەخنە دروس��ت ب��وون‪ .‬ئێمە هیواخوازین‬ ‫نزیكایەتی و هەماهەنگی و رێكخستن لە رۆژئاوای كوردستان بێتەدی‬ ‫بە بەشداری هەموو پارتەكانی رۆژئاوای كوردستان‪.‬‬


‫‪www.lawanikurdistan.org‬‬

‫ژمار ‌ه ‪152‬‬

‫‪2012/04/10‬‬

‫‪11‬‬

‫راز نەورۆز‪ ،‬شاعیر‪:‬‬

‫بەراستی عاشق بوومە‪ ،‬بۆیە دەستم بە شیعر كردووە‪ ،‬بەاڵم نەگەیشتن بەو كەسەی‬ ‫خۆم ئەمویست‪ ،‬ئەوە وای لێكردم تائێستا بەردەوام بم‬ ‫ناكەم‪ ،‬بەڵێ بەراستی عاشق بوومە‪ ،‬بۆیە دەستم بە شیعر‬ ‫پرس‪ : :‬سەرەتا خۆت بناسێنە؟‬ ‫راز‪ :‬من «راز نەرۆز» تەمەنم ‪ 18‬ساڵە‪ ،‬لە شاری سڵیمانی كردووە‪ ،‬بەاڵم نەگەیشتن بەو كەسەی خۆم ئەمویست‪ ،‬ئەوە‬ ‫لە دایك بوومە‪ .‬لە بواری شیعرا ئیشم كردووە‪ .‬لە ساڵی وای لێكردم تائێستا بەردەوام بم‪.‬‬ ‫‪2010‬دا یەكەم كچ بووم لە شاری سلێمانی «سی دی» شیعرم‬ ‫پرس‪ : :‬چ كاتێك شیعر ئەنووسیت؟‬ ‫بە دەنگ و رەنگ باڵوكردوە‪ .‬هەروەها لەبواری رۆژنامەوانیش‬ ‫راز‪ :‬ئەو كاتانەی كە بەرۆژ لەگەڵ ئەوكەسەی خۆم ئەمەوێت‬ ‫ئیشم كردووە‪ .‬ئێستاش بەڕێوبەری ناوەندی ئاوێزەم‪.‬‬ ‫بەسەری ببەم‪ ،‬یان شەوانە كە تەنهام لەكەشێكی ئارام و‬ ‫رۆمانسی بیر لەم كاتانەوە دەكەیتەوە كە بەسەری دەبەیت‪،‬‬ ‫پرس‪ : :‬كەی هەستت كرد بوویت بەشاعیر؟‬ ‫راز‪ :‬من زۆر لە مێژە شیعر ئەنووسم‪ ،‬ب��ەاڵم لە هیچ دوور لەخەم و ئاژاوە و ئەم جۆرە شتانە‪ ،‬شیعر دەنووسم‪.‬‬ ‫شوێنێك باڵوم نەكردۆتەوە و دەرمنەخستووە‪ ،‬تا بەرواری‬ ‫پرس‪ : :‬جیاوازی چییە لەنێوان كەسی شاعیر و كەسی‬ ‫‪ ،2009.12.26‬یەكەم كۆڕ لەالیەن كۆمیتەی ‪6‬ی چوار‬ ‫باخەوە بۆم گیرا‪ ،‬لەگەڵ كۆمەڵێك هاورێی خۆشەویستم‪ ،‬ئەم ئاسایی؟‬ ‫راز‪ :‬شاعیر رەگەزێكی شێت بوون و مەستبوونی و دونیایەكی‬ ‫كۆڕە بووە سەرەتایەك بۆ ناساندنی من بە راگەیاندنەكان‪.‬‬ ‫جیاواز بەدەر لەدونیایی ئاسایی تیایە (بەكوردیەكەی خۆمان‬ ‫شاعیر شێتە) بۆیە جیاوازە‪ ،‬چونكە كەسی شاعیر لەكاتی‬ ‫پرس‪ : :‬ئیلهامی شیعرەكانت لە چییەوە وەردەگریت؟‬ ‫راز‪ :‬شیعرەكانم لەناخ و هە ست و چاوەروانی خۆمەوە‪ ،‬یان قسەكردندا‪ ،‬وات��ا شێوازی قسەكردن و تەعبیری جیایە‬ ‫نەگەشتن بەحەزەكانم و ئاواتەكانم ئەم شیعرانە دەنووسم‪ ،‬لەكەسی ئاسایی‪.‬‬ ‫بیتەكانیان بۆ رێكدەخەم‪.‬‬ ‫پرس‪ : :‬راز نەورۆز شیعر بۆ كێ دەنووسیت ؟‬ ‫راز‪ :‬تائێستا شیعر بۆ ونبوون ئەنووسم‪ ،‬شیعرم بۆ شتێك‬ ‫پرس‪ : :‬قسەیەك هەیە ئەڵێ‪ :‬تا عاشق نەبیت نابیتە‬ ‫نووسی بێت نەمدۆزێوەتەوە‪ ،‬بەاڵم ئێستا بۆ شیعر ئەنووسم‪،‬‬ ‫شاعیر‪ .‬تاچەند بڕوات بەم قسەیە هەیە؟‬ ‫راز‪( :‬بەپێكەنینەوە) بەڵێ بەتەئكید وای��ە‪ ،‬لە هەموو كە دۆزیمەتەوە‪.‬‬ ‫راگەیاندنەكانیشدا راشكاوانە ووتومە‪ :‬هیچ كاتێك حاشا لەمە‬

‫دیمانە‪ :‬كۆسرەتی مام چەتۆ‬

‫الوانی پەکەکە ئااڵی كوردستانیان پێ قەبوڵ نەبوو!‬ ‫نەوزاد فوئادا‬ ‫یەكێك لەو میكانیزمانەی كە خەڵك لەدەوری خۆیدا كۆدەكاتەوە‪،‬‬ ‫و چارەنووسیان بەیەكەوە گرێدەدا‪ ،‬و خەمی هاوبەوش و هیوای‬ ‫هاوبەشیان بەرجەستەدەكات‪( ،‬ئااڵ)یە‪( ،‬ئااڵ) گەرچی لەرەنگێك‬ ‫یان چەندرەنگێك‪ ،‬لە مەتریك یان زیاتری پارچە قوماشێك دروست‬ ‫دەكریت‪ ،‬بەاڵم لەواقیع دا چەترێكە و لەسێبەریدا هەزاران كەس و‬ ‫لەسەرسەدان كیلۆمەتری چوارگۆشەش لەخەڵك و ئەرز‪ ،‬هاو ئومێد‬ ‫و هاو خەم پێكەودەژین ‪.‬‬ ‫لە مێژووشدا لەگەڵ ئەوەی لەدێرزەمانەوە ئااڵ هەبوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫تەنیا لەكاتی جەنگەكاندا بەكارهاتوە وەك نیشانەیەك بۆ شوێنی‬ ‫سەركردەكان‪ ،‬یەكەمین ئ��ااڵی لە پ��ەرۆ دروستكراو داهێنانی‬ ‫رۆمانیەكان بوە كەبریتی بوە لە ئااڵیەكی چوار گۆشە ‪ .‬كاتێك‬ ‫ویالیەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا ئااڵی تایبەت بە خۆی دروست‬ ‫كرد‪ ،‬زۆربەی واڵتانی ئەمەریكا لەكاتی جەنگدا ئااڵی پاشاكانیان‬ ‫ب��ەرزدەك��ردەوە ‪ .‬رەنگە كۆنترین دوو ئااڵی نیشتیمانی ئااڵی‬ ‫دانیمارك (‪ 1219‬و ئااڵی سویسرا‪) 1339‬بوبێت‪. .‬‬ ‫ئااڵی كوردستانیش لە ڕۆژهەاڵتی كوردستان لەكۆماری مهابات‬ ‫لە ساڵی ‪ 1946‬بەدەستی پێشەوای قارەمان و بەرێز( قازی محمد)‬ ‫هەڵدراو بۆە ئااڵی كوردستان لە و كاتەوە تابە ئەمرۆ دەگات‬ ‫كورد بەئااڵی نەتەوەی دەزانێ و لە پێناویدا قوربانی دەكات و‬ ‫بە بەشێكی دانەبڕاوی جەستەی خۆی زانی وە سەدان الوی كورد‬ ‫خاوەنی ئیمتیاز‪:‬‬ ‫ئومێد خۆشناو‬ ‫سەرنووسەر‪:‬‬ ‫ئاڤان حه‌مه‌ ساڵح‬

‫‪0750-446 1301‬‬

‫خوێنی لەپێناودا رشتوە‪ ،‬لەم پارچەی كوردستانی باشور یاسای‬ ‫بۆدەرچوە و بەفەرمی هەڵدراوە ‪ .‬گەرچی ماوەیەك دەنگۆی ئەوە‬ ‫هەبو ئایە ئەم ئااڵیە ئااڵی هەریمی كوردستانە یان ئااڵی نەتەوەی‬ ‫گشت كورد‪ ،‬بەاڵم حاڵی حازر ئەم ئااڵیە تاكە ئااڵی نەتەوەی‬ ‫كوردە و تاكو ئێستا كە كەس بەم شێوازەی برایانی الوی باكوری‬ ‫كوردستان رەتیان نەكردووە تەوە كە بینیمان لە كۆنفرانسی‬ ‫نەتەوایەتی الوانی هەرچوارپارچەی كوردستان كەبە‬ ‫دووهەمین كۆنفرانسی الوان��ی هەرچوار پارچەی كوردستان‬ ‫ناسرا كەلە ‪15‬ئاداری ئەم ساڵ لە هەولێری پایتەختی كوردستان‬ ‫ئەنجامدرا‬ ‫بەئامادەبونی نوێنەرانی س��ەرج��ەم رێكخراوەكانی الوان��ی‬ ‫كوردستان‪ ،‬كە‪ 3‬ڕۆژبەردەوام بو لە كارەكانی خۆی كە ئامانجی‬ ‫ئەم كۆنفرانسە لەدوو تەوەری سەركی دا خۆی دەنواند تەوەریی‬ ‫یەكەم ‪:‬‬ ‫‪)1‬یەك خستنی تواناكانی الوانی كورد‪ ،‬بۆ یەك گوتاری و یەك‬ ‫هەڵوێستی لە ئاست گشت پرسەنەتەوایەتیەكانی گەلەكەمان و‬ ‫ب��ەرەو پێشەوەبردنی ئاستی نەتەوایەتی ل��ەالی الوان��ی كورد‪،‬‬ ‫كەلەالیەن دووژمنانی كورد لەدێرزەمانەوە هەوڵی لەناوبردنی زمان‬ ‫و كەلتور و فەرهەنگی كوردی دەدرێت‪ .‬وە ئیدانەكردنی گشت‬ ‫ئەو پیشێلكاری و كوشتن و بڕینەی لە سەرگەلەكەمان لە باكور‬ ‫و رۆژهەاڵت و رۆژئاوای كوردستان دەرهەق بە گەلی كورد ئەنجام‬ ‫دەدرێت ‪.‬‬

‫جێگری سه‌رنووسه‌ر‪ :‬شاخه‌وان عومه‌ر سلێمان‬ ‫‪0750-448 0225‬‬

‫به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین‪ :‬فەرەیدون بێوار‬ ‫‪0750-414 1910‬‬ ‫‪f_bewar@yahoo.com‬‬

‫ستافی پەیامنێران‪:‬‬ ‫توانا شێخانی‬ ‫محەمەد عومەر‬ ‫شاخەوان شێخانی‬ ‫نه‌خشه‌ساز‪ :‬شێرکۆ‬

‫‪)2‬الیەنی دووهەمی ئەم كۆنفرانسە جەختكردنەوە بو لەسەر‬ ‫پرسەنێوخۆیەكانی گەلەكەمان چ ئەوانەی تایبەتن ب��ەالوان و‬ ‫چ ئەوانەی رەهەندی گشتیان هەیە لەمەر رووداو پێشهاتەكانی‬ ‫نێوخۆی كوردستان ‪ .‬بۆزەمینە سازكردن تاكو الوانی كوردستان‬ ‫بەیەك دەنگی بتوانن لەسەریەك مێزی گفتوگۆ بریاری یەك‬ ‫الیەنەبدەن و گشت ئەو رووداو كارەساتانەی بەسەرگەلەكەماندا‬ ‫دێت‪ ،‬الوان وەك توێژێكی هەستیارو گرنگ رێگە چارەو پێشناری‬ ‫بەسود بخەنە بەردەستی هێزە سیاسیەكانی كوردستان و چاودێری‬ ‫بارودۆخی بەرەوپێشەوەچونی پێشكەوتنەكانی بواری نەتەوایەتی‬ ‫و نیشتیمانی بكەن و بەدەنگ بێن لە ئاست هەرپێشلكاری و‬ ‫رووداوێكی نێوی خۆی ‪ .‬شایەنی باسە لەم كۆنفرانسە جەخت لەسەر‬ ‫ئەوە كرایەوە ‪:‬ئااڵی كوردستان ئااڵی نەتەوە یی كوردە و پێویستە‬ ‫هەمووالیەك رێزی لێبگرێت و لەسەروی ئااڵی حزبەوەبێت‪ .‬بەاڵم‬ ‫بەداخەو نوێنەرانی الوانی باكوری كوردستان كە ژمارەیان (‪ )45‬الو‬ ‫بون بەئااڵی كوردستان رازی نەبون و هۆڵەكەیان بەجێ هێشت ؟‬ ‫پاش (‪)15‬خولەكە هاتنەو ە داوایان كرد ئەم خاڵە وەك پێشنیار‬ ‫بكرێت نەك بڕیار!‪ .‬لێرەدا پرسیارێكی گرنگ سەرهەڵدەدات ئاخۆ‬ ‫نوێنەرانی الوانی باكوری كوردستانی بەشداربوی دووەم كۆنفرانسی‬ ‫نەتەوایەتی الوان ئەم سڵكردنەوەیان لە ئااڵی پیرۆزی كوردستان‬ ‫بۆچونی خۆیان بێت وەك رێكخراوەكانی الوان یان هی ئەو حزبە‬ ‫سیاسیانەیان بێت كە ئەوان دروستیان كردوون ‪.‬؟‬ ‫‪Newzad1978@yahoo.com‬‬ ‫ناونیشان‪ :‬هەولێر‪ -‬بارەگای مه‌کته‌بی سکرتارییه‌تی یەكێتی‬ ‫الوانی دیموكراتی كوردستان–پشت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‬ ‫یان له‌ رێگه‌ی ئه‌م ئیمه‌یله‌وه‌ بابه‌ته‌کانتان بنێرن‪:‬‬ ‫‪shaxawanjournalist@yahoo.com‬‬


‫فریاڵ فەیسەڵ بێژەری گەلی كوردستان‪:‬‬

‫جارێ شوو ناكەمەوە‬

‫لە ئێستادا بەشێك لەو بێژە ئافرەتانەی كە لە شاشەی راگەیاندنەكان‬ ‫دەردەكەون‪ ،‬لە خۆبایی دەبن و بە خۆیانەوە دەنازن‪ .‬فریاڵ كە بەردەوام‬ ‫لە شاشە دەردەكەوێت لەو بڕوایەدایە كە ئەم لە خۆبایی بونە دەگەڕێتەوە‬ ‫بۆ سەر كەسایەتی بێژەرەكە‪ ،‬ئەو دەڵێت « ئەم رەفتارانە پەیوەستە‬ ‫بە خودی بێژەرەكەوە‪ ،‬واتا هەر بێژەرێك تایبەتمەندی خۆی هەیە لە‬ ‫چۆنیەتی هەڵسوكەوتیدا‪ ،‬پێویست ناكات لە هیچ كار و پلە و پایەكدا‬ ‫مرۆڤ لە خۆیایی ببێت‪ ،‬چونكە پلە و پایە تا سەر بۆ كەس نابێت»‪.‬‬ ‫فریاڵ بەهۆی ئەو ئەزمونەی كە لە بواری راگەیاندندا هەیەتی پێیوایە‬ ‫رەوشی میدیا لە كوردستان بە ب��ەراورد لەگەڵ چەند ساڵی رابردوو‬ ‫گۆڕانكاری و بەرەوپێشچونی باشی بەخۆیەوە بینیوە‪ ،‬ئەو هۆكارەكەی بۆ‬ ‫كێبڕكێ لە ناو خودی میدیاكاران دەگەڕێنێتەوە‪ ،‬هەروەك خۆی دەڵێت‬ ‫«میدیاكاران بەردەوام لە هەوڵی بەدەستهێنانی زانیاری نوێن بۆ ئەوەی‬ ‫پەرە بە كارەكانیان بدەن‪ ،‬هەروەها تاڕادەیەكیش كێبڕكێ بەدی دەكرێت‬ ‫و هەر كەسە و هەوڵدەدات پلەی باشترینی بەربكەوێت»‪.‬‬ ‫زۆرج���اران لە كاتی هاتنە پێشەوەی پرۆسەیەكی گرنگی وەك‬ ‫هەڵبژاردن یاخود بە دەستهێنانی دەستكەوتێك‪ ،‬هتد‪ ،...‬راگەیاندنی‬ ‫ئۆپۆزیسیۆن و دەسەاڵت هێرش دەكەن سەر یەكتر و هەریەكە و لە كاری‬ ‫ئەوی تریان نزمدەكاتەوە‪ ،‬بێژەرەكە هۆكارەكەی بۆ سیاسیەتی حزبەكان‬ ‫دەگەڕێنێتەوە هەروەك خۆی دەڵێت «ئەم حاڵەتانە دەگەڕێتەوە بۆ‬ ‫سیاسەتی حزبەكان كە لەو كاتەدا هەر حیزب و الیەنێك بە پێی‬ ‫سیاسەت و بەرژەوەندی خۆی پەیرەوی دەكات‪ ،‬ئەمەش كارێكی زۆر‬ ‫ئاساییە بە تایبەتی لە كاتی هەڵبژاردنەكان‪ ،‬چونكە حیزبەكان بەپێی‬ ‫پەیڕەوی خۆی دەبێت ئەم كارە ئەنجام بدات‪».‬‬ ‫فریاڵ لە بەشێكی تری قسەكانیدا ئەوەشی وت «ئەگەرچی هێشتا‬ ‫كاری زۆر گەورەتر ماوە كە راگەیاندن ئەنجامی بدات‪ ،‬بەاڵم لەگەڵ‬ ‫ئەوەشدا دەورێكی باشی بینیوە و دەستێكی بااڵشی هەبووە لە‬ ‫بەرەوپێشبردن و هۆشیاریكردنەوەی كۆمەڵگا‪ ،‬هەروەها بەردەوامیش‬ ‫هەوڵدراوە كار و پرۆگرامی سوودمەند پێشكەش بكرێت»‪.‬‬ ‫زۆرجار هەندێك لە ئافرەتە راگەیاندنكارەكان گازندەی ئەوە دەكەن كە‬ ‫لە الیەن كەسانی ترەوە ئیستغاللی جەستەیی دەكرێن‪ ،‬ئەو بێژەرەی گەلی‬ ‫كوردستان لەم بارەیەوە دەڵێت «ئیستغاللكردنی ئافرەت تەنها رووی بە‬ ‫رووی ئافرەتانی راگەیاندنكار نابێتەوە‪ ،‬بەڵكو لە چەندین بواری جیاجیای‬ ‫كاركردندا روو بەروویان دەبێتەوە‪ ،‬ئەمەش وەنەبێت تەنها لە واڵتی‬ ‫ئ��اف��رەت��ان��ی‬ ‫ئێمەدا باوبێت‪ ،‬لەو بڕوایەدام خودی‬ ‫ئ����������ەو‬ ‫راگەیاندنكار دەتوانن رووبەرووی‬

‫پرۆفایل‪:‬‬ ‫فریاڵ فەیسەڵ حوسێن‬ ‫لە ساڵی ‪ 1977‬لە شاری سلێمانی لە دایكبووە‪.‬‬ ‫پۆلی شەشەمی ئامادەیی بەشی زانستی تەواوكردووە‪.‬‬ ‫لە ساڵی ‪ 1998‬ەوە لە بواری راگەیاندن كاردەكات‪.‬‬

‫فەیسەڵ خەلیل‬

‫دیمانە‪ :‬پرس‬ ‫كچە بێژەری كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان‪ ،‬فریاڵ فەیسەڵ‬ ‫نزیكەی چواردە ساڵە لە بواری راگەیاندن كاردەكات‪ ،‬هەروەكو خۆی‬ ‫لەو دیمانەیەیدا لەگەڵ «پرس» باسی لێوەدەكات كە راگەیاندن حەز و‬ ‫خولیای منداڵی بووە‪ .‬هەروەها بێژەرەكەی گەلی كوردستان راشكاوانە‬ ‫دەشڵێت «ئێستا لە نێو میدیاكاران كێبڕكێ بەدی دەكرێت و هەریەكە‬ ‫بۆخۆی هەوڵدەدات پلەی باشترینی بەربكەوێت»‪.‬‬

‫ئیستغاللكردنە بوەستنەوە»‪.‬‬ ‫ئەو بێژەرە لە رێگەی خۆشەویستییەوە هاوسەرگیری كردووە و كچێكی‬ ‫هەیە‪ ،‬بەاڵم ئێستادا لە هاوسەرەكەی جیابۆتەوە‪ ،‬دەربارەی كەسی تر‬ ‫لە ژیانیدا و شووكردنەوەی پرسیارمان ئاڕاستەكرد‪ ،‬بەاڵم ئەو وتی «بۆ‬ ‫وەاڵم دانەوەی زنجیرە پرسیارەكەت پێویستم بە چەند ساڵێك هەیە»‪.‬‬ ‫فریاڵ ب���ەردەوام حەز و خولیای لە گەشتكردنە بۆ واڵت��ان‪ ،‬بە‬ ‫پێكەنینەوە وتی «بەردەوام بە گەرمی پێشوازی لە گەشت و سەیران‬ ‫دەكەم»‪.‬‬ ‫فریاڵ چێشتی (كفتە‪ ،‬سەروپێ‪ ،‬كوبە) ئامادەكردنی بە قورس‬ ‫دەزانێت‪ ،‬ب��ەاڵم دەشڵێت «ئەگەر خۆم چێشت ئامادە بكەم ئەوا‬ ‫چێشتەكەم بە تەمام دەبێت‪ ،‬بەاڵم كاتم نیە»‪.‬‬ ‫فاڵچیەك لە یەكێك لە دیمانەكانیدا دەڵێت «بیژەرێكی كەناڵی‬ ‫ئاسمانی مانگانە سەردانم دەكات»‪ .‬ناوبراو لە بارەی قسەكانی ئەو‬ ‫فاڵچیەوە دەڵێت «مرۆڤ كاتێك هەست بە نا ئومێدی و ون بون دەكات‬ ‫كاتێك كە سەرجەم داخوازی و ئومێدەكانی لە قاڵب دراوە و ئیتر لەو‬ ‫كاتە لە ئاست هەموو گرفتەكاندا چەند بچوكیش بێت چۆك دائەنێت‬ ‫و پەنا بۆ هەموو كارێك دەبات‪ .‬من وەك خۆم باوەڕم پێی نیە‪ ،‬ئەم‬ ‫فاڵیچیە بەریزەش كە ئەوە كارەكەیەتی پێویستە نهێنی هەموو كەسێك‬ ‫بپارێزێت نەوەك لە دیمانەیەكدا باسی بكات كە كێ سەردانی دەكات‬ ‫یان نا»‪.‬‬ ‫فریاڵ لەگەڵ ئاینیش نێوانی باشە و دەڵێ «رێز لە ئاینەكەم دەگرم‪،‬‬ ‫تائێستاش بیرم لەوە نەكردۆتەوە كە لەچك بكەم‪ ،‬بۆ داهاتووش نازانم‬ ‫چۆن بڕیاردەدەم»‪.‬‬ ‫دەربارەی پەیوەندیشی لەگەڵ وەرزش بە پێكەنینەوە وتی «وەاڵهی‬ ‫لە بواری وەرزشیدا زۆر خراپم‪ ،‬وە هیچ كاتێكیش سەیری یارییەكانم‬ ‫نەكردوە و هاندەری هیچ هەڵبژاردەیەكیش نیم»‪.‬‬ ‫ناوبراو دەربارەی پارەوپولیش دەڵێ «پارە و سامان پێویستیەكی‬ ‫زەروری��ن لە ژیانی مرۆڤدا و زۆرێ��ك لە گرفتەكان چارەسەردەكات‪،‬‬ ‫گرفتەكەی منیش لەوەدایە كە زۆر دەست باڵوم»‪.‬‬ ‫لە كۆتایی دیمانەكەش فریال بەسەرهاتێكی خۆی بۆ خوێنەران‬ ‫دەگێڕێتەوە كە لە سااڵنی نەوەدەكان روویداوە‪ ،‬ئەو دەڵێت «ئەو كاتەی‬ ‫كە لە تی ڤی زەحمەتكێشان بوم رۆژێكیان من و رێزانی هاوڕێم كە ئێستا‬ ‫بێژەری هەواڵی ئابورییە‪ ،‬پێكەوە چوینە ستۆدیۆ‪ ،‬ئەو هەواڵی سەعات‬ ‫نۆی شەوی دەخوێندەوە‪ ،‬ئەو رۆژە من تازە لە ریپۆرتاژێك گەڕابومەوە‪،‬‬ ‫لەگەڵ رێزان چوینە ستۆدیۆ بەاڵم لە ماندویەتیدا من لە دیوی ناوەوەی‬ ‫مێزی هەواڵ پاڵم دابۆوە‪ ،‬لە نیوەی هەواڵەكاندا كە رێزان دەیخوێندەوە‬ ‫دەستم بە لیمۆ خواردن كرد‪ ،‬ئێستاش كە وێنەی ئەو كاتە دێنمە پێش‬ ‫چاو دەڵێم دەبێت ئەو فەقیرە ئەو كاتە چی بەسەر هاتبێت لەگەڵ‬ ‫رووداوی پژمەیەك‪.»...‬‬

‫بۆچی كاك بەرهەم‬ ‫مەغدور و كاك نێچیرڤان‬ ‫مەسڕورە؟‬ ‫بەرهەم ساڵح كاتێك كۆتایی بە كابینەكەی هات‪ ،‬لە‬ ‫دەیان الوە بە كابینەیەكی سەرنەكەوتوو وەسف كرا‪ ،‬ئەو‬ ‫قسەو باسانە گەیشتە ئاستێك بەرهەم بە كامیل ئیرادەی‬ ‫خۆیەوە بەگاتە ئەو قەناعەتەی كە ئەویش كابینەكەی خۆی‬ ‫بە سەرنەكەوتوو بزانێت‪ ،‬بەاڵم ئەوەی بۆچوونەكەی بەرهەم‬ ‫لەسەر كابینەكەی خۆی لە بۆچوونەكانی تر جیادەكاتەوە‪،‬‬ ‫ئەوەیە كە بەرهەم پاساوی هەیە و دەڵێت گەمارۆ درابووم‪.‬‬ ‫بەر لەوەی دابنرێت و بەرلەوەی سوێندی یاسایی بخوات‪،‬‬ ‫هەزارەها كەس پاڵپشتە بۆ نێچیرڤان بارزانی‪ ،‬دەیان كەس‬ ‫مەولود دەكات و چەندین رێستۆرانت خواردن بە خۆرایی‬ ‫دەبەشێتەوە هەموو پێیانوایە سەركەوتوو دەبێت و بێ ئەوەی‬ ‫دەستی بەكاركردبێت‪ ،‬خەڵك بە هاتنی دڵخۆشە‪.‬‬ ‫تۆ ئەگەر دیقەت بدەیتە ئەو دوو وێنەیە‪ ،‬بۆ دەردەكەوێت كە‬ ‫چەند لە یەكتر جیاوازن‪ ،‬ئەوە نییە ئەو وێنانە دروست كرابن‪،‬‬ ‫بەڵكو بە راست هەر لە سەرەتاوە جیاوازیییەك لە نێوان‬ ‫ئەو دووانە بە دی دەكرا‪ ،‬كە ئەمەش لە زۆربەی كاتەكاندا‬ ‫لۆژیكی نییە‪ ،‬چونكە لێرەدا پیاو بیر بكاتەوە دەپرسێت‪،‬‬ ‫ئەگەر بەرهەم خۆی بە مەغدور بزانێت و پێیوابێت گەمارۆ‬ ‫درابێت‪ ،‬لە بەرامبەریشدا پرۆپاگەندەیەكی زۆر بۆ سەركەوتنی‬ ‫نێچیرڤان بارزانی بكرێت و ناراستەوخۆ و راستەوخۆ دكتۆر‬ ‫بە سەرنەكەوتوو وەسف بكرێت‪ ،‬ئەی رێكەوتنی ستراتیژی‬ ‫لە كوێیە؟ ئایا پارتی ویەكێتی شەریكی حوكم نین؟ بۆچی‬ ‫بەرهەم ئەوە روون ناكاتەوە كە گەمارۆكان لە كام الیەنەوە‬ ‫بوو؟ ئەی بۆ یەكێتییەكان بە هاتنەوەی نێچیرڤان نیگەرانن؟‬ ‫من پێموایە ئەگەر قسەی جددی دوور لە تێڕوانینی حزبایەتی‬ ‫لەسەر كابینەكەی بەرهەم بكرێت‪ ،‬ئەوا دەبێت بەر لە هەموو‬ ‫شتێك ئەزمونی پێشووتری نێچیرڤان بارزانی بەبیرخۆمان‬ ‫بێهێنینەوە‪ ،‬كابینەكەی پێشووتری نێچرڤان بارزانی خزمەتی‬ ‫كرد و گەندەڵیش لە كابینەكەی هەبوو‪ ،‬لە كابینەكەی بەرهەم‬ ‫و ئەزمونی حكومرانی پێشووتری لە سلێمانی گەندەڵی و‬ ‫خزمەتیش هەبوو‪ ،‬دووەم‪ :‬ئەو دوو پیاوە سیاسیە دەیانەوێت‬ ‫ئیرادەی سیاسی خۆیان بە كاربهێنن لەوەشیان لە یەك‬ ‫دەچن‪ ،‬بەاڵم دەبێت لە بەرامبەردا ئەوەمان لەبیر بێت كە‬ ‫ئەوان لە سیاقێكی سیاسی كار دەكەن و مەحكومن بەو‬ ‫سیاقەوە‪ ،‬ئەوەش حزبەكانیانە و رێكەوتنی نێوانیانە‪ ،‬واتە ئەو‬ ‫بارودۆخەكەی لەبەردەم بەرهەم دابوو‪،‬دەكرێت لە كابینەكەی‬ ‫نیچیرڤان بارزانیش دووبارەبێتەوە؟ ئەی ئەو گەشبینەی پارتی‬ ‫و ئەو رەشبینیەی الیەنگرانی یەكێتی چییە؟‬ ‫بۆچی لە ئێستاوە پێمانوابێت‪ ،‬كە ئەو كابینەی نێچیرڤان‬ ‫بارزانی سەداسەد سەركەوتوو دەبێت‪ ،‬ئەگەر بلێین سەداسەد‬ ‫رەهایە و نابێت لە سیاسەت حوكمی وەها بدرێت‪ ،‬ئەوا‬ ‫دەپرسین‪ ،‬ئەی بۆ ئەو كارە چاكانەی بەرهەممان لەبەر‬ ‫چاو نەگرت‪ ،‬لێرەدا گرنگ ئەو قسانە نییە‪ ،‬كە لە هەر دوو‬ ‫الوە دەكرێن‪ ،‬هەر پرۆوپاگەندەیەك لە بەرژوەندی بەرهەم‬ ‫یان نێچرڤان دەكرێت‪ ،‬هێندە گرنگ نییە‪ ،‬بەقەد ئەوەی‬ ‫گرنگ ئەوەیە كە نێچیرڤان بارزانی لە چەند رۆژی داهاتوودا‬ ‫دەیسەلمێنێت كە ئەو جیاوازترە لە بەرهەم‪ ،‬دەبێت لەوەیان‬ ‫حوكمی خێرا نەدەین و چاوەروان بین‪.‬‬


pirs 152 web