Issuu on Google+

‫حزبی گۆڕان شەڕە ئیعالمی دژی‬ ‫وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و‬ ‫وەزیرەكەی راگەیاندووە‬

‫ل‪5‬‬

‫‪161‬‬ ‫باڵوکراوه‌یه‌کی ئازاده‪ ‌،‬یه‌کێتی الوانی دیموکراتی کوردستان مانگی دوو جار ده‌ری ده‌کات‪ .‬سێشه‌ممه‌ ‪2012/8/28‬‬

‫ئەبوبەكر هەڵەدنی‪ ،‬ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتوی ئیسالمی‪:‬‬

‫هەڕەشەکانی ناوەند بە هۆی‬ ‫کەلێنی ناوماڵی کوردن‬

‫ئەبوبەكر هەڵەدنی‪ ،‬ئەندامە سەركردایەتی یەكگرتوی ئیسالمی لەدیمانەیەكی هەفتەنامەی‬ ‫«پرس»دا باس لە هۆكارەكانی فشارەكانی حكومەتی ناوەند دەكات بو سەر هەرێمی كوردستان‬ ‫و پێی وایە بەشێكی پەیوەندی بەوەوە هەیە كە كورد لەناو خۆیدا یەكڕیز نیە‪ .‬هاوكات پێكهێنانی‬ ‫ئەنجومەنی بااڵی دانوستان بەگرنگ دەزانێت و ڕای وایە ئەگەر الیەنەسیاسیەكان لەم ئەنجومەنەدا‬ ‫هەبن ئەوا بەیەكگرتوویی دەتوانرێت داوای مافەكانی كورد بكرێت و وەاڵمی مەترسیەكان بدرێتەوە‪.‬‬

‫ل‪2‬‬

‫لە هەرێمی كوردستان ‪ 120‬هەزار كەمئەندام هەیە‬ ‫سەرۆكی كۆمەڵەی ژین‪ :‬بەشێكی زۆری هاوواڵتیان بەهۆی‬ ‫رووداوەكانی هاتوچۆوە كەمئەندام بوونە‬ ‫بەپێی ئامارێكی فەرمی وەزارەتی‬ ‫كاروكاروباری كۆمەاڵیەتی حكومەتی هەرێم‪،‬‬ ‫نزیكەی ‪ 120‬هەزار كەمئەندام بە هەموو‬ ‫جۆرەكانیەوە لە هەرێمی كوردستان هەیە‪،‬‬ ‫هاوكات ئەو رێژەیەش سەرجەمیان مانگانە‬ ‫موچە لە وەزارەتی ناوبراو وەردەگرن‪.‬‬ ‫دەكرێت رێژەی ئەو ئامارەی بە‬ ‫دەستكەوتووە زیاتریش بێت‪ ،‬بەاڵم رێژەكە‬ ‫تەنها ئەو كەمئەندامانە دەگرێتەوە كە ناوی‬ ‫خۆیان لە وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەاڵیەتی‬ ‫تۆمار كردووە‪ ،‬هەروەها بەپێی ئامارێكی‬ ‫فەرمی كۆمەڵەی ژین بۆ پەككەوتوانی دەست‬ ‫و پێ و كۆمەڵەی كەڕواڵاڵن و كۆمەڵەی‬ ‫كورتە بااڵكان و كۆمەڵەی بیركۆاڵن و‬ ‫كۆمەڵەی نابینایان‪ ،‬زیاتر لە ‪26363‬‬ ‫كەمئەندام لە كوردستان هەیە‪.‬‬

‫ل‪7‬‬

‫زیادكردنی ئەندامانی‬ ‫ئەنجوومەنی كۆمیسیۆنی‬ ‫بااڵی هەڵبژارنەكانی عێراق‪،‬‬ ‫لە قازانجی كێیە؟‬

‫ل‪3‬‬


‫‪2‬‬

‫ژماره‌ ‪161‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2012/08/28‬‬

‫ئەبوبەكر هەڵەدنی‪ ،‬ئەندامە سەركردایەتی یەكگرتوی‬ ‫ئیسالمی لەدیمانەیەكی هەفتەنامەی «پ��رس»دا باس لە‬ ‫هۆكارەكانی فشارەكانی حكومەتی ناوەند دەكات بو سەر‬ ‫هەرێمی كوردستان و پێی وایە بەشێكی پەیوەندی بەوەوە‬ ‫هەیە كە كورد لەناو خۆیدا یەكڕیز نیە‪ .‬هاوكات پێكهێنانی‬ ‫ئەنجومەنی بااڵی دانوستان بەگرنگ دەزانێت و ڕای وایە ئەگەر‬ ‫الیەنەسیاسیەكان لەم ئەنجومەنەدا هەبن ئەوا بەیەكگرتوویی‬ ‫دەتوانرێت داوای مافەكانی كورد بكرێت و وەاڵمی مەترسیەكان‬ ‫بدرێتەوە‪.‬‬

‫دیمانە‪ :‬زیرەك عەبدولڕەحمان‪ ،‬سلێمانی‬

‫ئەبوبەكر هەڵەدنی‪ ،‬ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتوی ئیسالمی‪:‬‬

‫ئەم هەموو هەڕەشەیەی لە ناوەندەوە لە كورد دەكرێت‪،‬‬ ‫بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە درز و كەلێن لەناو ڕیزی كوردا هەیە‬

‫پرس‪ :‬لەماوەی ڕاب��ردوو قەیرانێكی سیاسی لەعێراقدا دروس��ت بوو‪،‬‬ ‫ئێستاش باس لەوە دەكرێت كە بەرەو هێور بونەوە دەڕوات‪ ،‬ئایا ئاسۆی‬ ‫چارەسەر كردنی كێشەكان تا چەند ڕوونە؟‬ ‫هەڵەدنی‪ :‬لەعێراقدا كێشە هەیەو ئەوەی پێی دەگوترێت حكومەتی‬ ‫هاوبەشی نیشتیمانی لەسەر ئ��ەرزی واقیع بوونی نییە‪ .‬هەر ڕۆژەی‬ ‫حكومەتەكەی مالیكی لەگەڵ یەكێك لەپێكهاتەكاندا كێشە دروست‬ ‫دەكات‪ ،‬ئەو بڕیارانەشی كە لەڕێكەوتنامەكەی هەولێر هەبووە سەبارەت‬ ‫بە هەرێم و بەغداد بەشێكی زۆری جێبەجێ نەكراوە و گرفتە سەرەكیەكان‬ ‫بەهەڵواسراوی ماونەتەوە‪ .‬ئەم قەیرانانەش دەگەڕێتەوە بۆ حەوت ساڵ پێش‬ ‫ئێستا‪ ،‬بەشێكی زۆری هۆكارەكانیشی پەیوەندی بە حكومەتی ناوەندەوە‬ ‫هەیە‪ ،‬دەسەاڵتدارانی سیاسی كوردیش یەكێك بوون لەهۆكارەكانی‪ ،‬چونكە‬ ‫پالن و بەدواداچوون و چاودێری نەبووە‪ .‬ئێستاش ناكرێت ئەو قەیرانانە تاكو‬ ‫سەر بمێنێتەوە‪ ،‬چونكە زیانی لەسەر ئایندەی عێراق و هەرێمی كوردستان‬ ‫هەیە‪ .‬بۆیە ئێمە پێمان وایە گەڕانەوە بۆ دەستوور و پابەند بوون پێوەی‬ ‫بااڵنسی ڕاگرتنی ئەو دۆخەیە لەعێراقدا‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬لەماوەی ڕابردوو لەسەر پرسی لێسەندنەوەی متمانە لەنوری مالكی‬ ‫الیەنە كوردیەكانی هەرێم جگە لەگۆڕان یەك دەنگ بوون‪ ،‬ئایا یەك دەنگ‬ ‫نەبوونی گۆڕان لەگەڵ الیەنە كوردیەكانی دیكە تاچەند كاریگەری لەسەر‬ ‫سقلی كورد هەبوو لەبەغداد؟‬ ‫هەڵەدنی‪ :‬نەك بەتەنها لیستی گۆڕان‪ ،‬بەڵكو برادەرانی یەكێتیش بەجۆرێك‬ ‫شتەكەیان بەتەم و مژاوی هێشتەوە‪ ،‬بۆیە هۆكاری بەشدار نەبوونەكە الی‬ ‫خۆیانە‪ ،‬بەاڵم نەبوونی یەكڕیزی الی كورد زیانی گەیاندوە لەناوەند و ئەمەش‬ ‫بەشێكە لەوەی كە ڕیزی كورد بە لەیەكهەڵوەشاوە لەقەڵەم دەدرێت‪.‬‬ ‫ئێمە هەموو كاتێك دەڵێین ب��ەرژەوەن��دی��ە نەتەوەییەكان و شەڕە‬ ‫نیشتیمانیەكان دەبێت ئەو چوارچێوەیە بێت كە هەموومان كۆبكاتەوە‪،‬‬ ‫بێگومان ئەمەش وەكو دروشم جوانە‪ ،‬بەاڵم كاتێك دێتە سەر جێبەجێ‬ ‫كردن‪ ،‬بەداخەوە بەرژەوەندییە حیزبیەكان و گرێی دەروونی لەگەڵ سیاسەت‬ ‫كردندا ڕێگە نادات ئەو هیواو ئاواتە لەو چوارچێوەیەدا لێكۆڵینەوەی لێ‬ ‫بكرێت‪ ،‬ئەم هەموو هەڕەشەو مەترسیەی لەناوەندەوە لەكورد دەكرێت‪ ،‬بۆ‬ ‫ئەوەیە هەست دەكرێت درز و كەلێن لەناو ڕیزی كوردا هەیە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬دوای هاتنە پاڵی یەكگرتوو كۆمەڵ بۆ هاوپەیمانی كوردستانی‬ ‫لەسەر لێسەندنەوەی متمانە لەمالكی باس لەوە دەكرێت ساردی كەوتۆتە‬ ‫نێوان الیەنەكانی ئۆپۆزسیۆن و ئێستاش وەكو جاران كۆبونەوە ساز ناكەن‪،‬‬ ‫ئەم ساردبوونەوەیە تاچەند ڕاستە؟‬ ‫هەڵەدنی‪ :‬ئێمە وەكو الیەنەكانی ئۆپۆزسیۆن چوارچێوەیەكی فەرمیمان‬ ‫نییە كە بەرەیەكی ئۆپۆزیسیۆن بێت‪ ،‬بەڵكو ئێمە لەسەر پرسی پاكێجەكان‬ ‫و چاكسازی پڕۆژەیەكی هاوبەشمان هەبووەو داومانە بە حكومەت‪ ،‬جگە‬ ‫لەوەش لیژنەیەكی هەماهەنگیمان هەبووە لەسەر دۆخە هەستیارەكانی‬ ‫كوردستان كە پڕۆژەی هاوبەشی تەبەنی كردووە‪ .‬ئەم ماوەیەش بەهۆی ئەو‬ ‫دۆخانەی دروست بوو لەسەر مەسەلەی لێسەندنەوەی متمانە لەمالكی دید‬ ‫و تێڕوانینی جیاواز هەبوو لەالیەن ئۆپۆزسیۆنەوە كە ئێمە تەفەهومی ئەو‬

‫بەشەی دەكەین‪ .‬لەدواین كۆبونەوەشماندا جەخت كرایەوە لەسەر ئەوەی‬ ‫ئەم سێ الیەنە دەبێت ڕاوێژی زیاتر بكەن و ڕێز لە پەیوەندیەكانی یەكتر‬ ‫بگرن و لەسەر چوار چێوەی هاوبەشی ئەو شەش پاكێجەی داومانە بە‬ ‫دەسەاڵت‪ .‬بەنیازیشن لەئایندەیەكی نزیكدا كۆبونەوەیەكی لوتكەی هەر سێ‬ ‫سەركردەكە ببەستین بەمەبەستی دروست بوونەوەی گەرم و گوڕی‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬باس لەوە دەكرێت سەركردایەتی سیاسی كورد تەنها لەوكاتانەی‬ ‫كێشەو قەیران هەیە ڕاوێژتان پێ دەكات‪ ،‬ئایا ئەمە ڕاستە؟‬ ‫هەڵەدنی‪ :‬بەداخەوە تاكو ئێستا وابووە و دەبوایە پرس و ڕاوێژ هەبوایە بۆ‬ ‫سەرجەم ئەو پرسانەی پێی دەگوترێت نیشتیمانی و گشتی كە پەیوەندی‬ ‫هەیە بەهەرێمی كوردستانەوە‪ ،‬هەر لەمەسەلەی پێشمەرگەو مادەی سەدو‬ ‫چل و مافەنەتەوەییەكان‪ ،‬بەاڵم دەسەاڵتی سیاسی كوردی وەكو پێویست‬ ‫ئەم هەنگاوەی نەناوەو حیسابی بۆ الیەنەكانی دیكە نەكردووە‪ ،‬بەڵكو تەنها‬ ‫لە قەیرانەكاندا گەڕاوەتەوە‪ .‬پێویستە پێش ئەوەی قەیران دروست ببێت‬ ‫هەموومان هەماهەنگیمان هەبێت تاوەكو ئەگەر مەترسیەك ڕوبەڕوومان‬ ‫بویەوە هەموومان بەرەنگاری ببینەوە‪ ،‬بۆ نموونە ئەوان لەبەغداد داوای‬ ‫ڕێكەوتن دەك��ەن‪ ،‬بەاڵم لەهەرێمی كوردستان سازان دروست نابێت و‬ ‫بەزۆرینەو كەمینە مامەڵە لەگەڵ پرسەكان و ئۆپۆزسیۆن دەكرێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬لەچەند هەفتەی ڕابردوو ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان چەند‬ ‫لێدوانێكی توندی داوە‪ ،‬ئێوە وەكو الیەنەكانی یەكگرتوو و كۆمەڵ تاكو‬ ‫چەند لەگەڵ ئەو لێدوانانەی ئەودان‪ ،‬یاخود تاكو چەند بەقازانجی كورد و‬ ‫خودی ئۆپۆزسیۆنە؟‬ ‫هەڵەدنی‪ :‬ئەو لێدوانانە گوزارشت لە بزوتنەوەی گۆڕان و ڕێكخەرەكەی‬ ‫دەكات‪ ،‬بەاڵم ئێمەش لەسەر بەشێكی زۆری ئەو پرسانەی لەكوردستان‬ ‫هەیە تێبینیمان هەیە‪ ،‬لەوانە مەسەلەی گەندەڵی گەیشتۆتە چڵە پۆپە‬ ‫و وەكو یەك سەیری هاواڵتیان ناكرێت و حیزب و حكومەت تێكەاڵون‪،‬‬ ‫دەتوانین بەو داهاتەی كوردستان خزمەتی زیاتر بكەین و كورد یەكگرتووبێت‬ ‫لەبەرامبەر مەترسیە دەرەكییەكان‪ ،‬بەتایبەتی ئێستاش لە دۆخی سوریا‬ ‫كەبەو شێوەیەیە دەبێ پاڵپشت و پشتیوان بین بۆ ئەوەی پارچەیەكی‬ ‫دیكەی كوردستان ئازاد بكرێت‪ ،‬ئێمە تێبینیمان لەسەر ئەوانە هەیە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫دەگونجێت گوزارشت كردنی ئێمە و هەوڵی ئێمە جیاواز بێت لەهەندێك‬ ‫بوارەوە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬هەندێك كەس باس لەوە دەكەن كێشەكانی هەرێم وبەغداد بە‬

‫ئەم ماوەیەش بەهۆی ئەو دۆخانەی دروست‬ ‫بوو لەسەر مەسەلەی لێسەندنەوەی متمانە‬ ‫لەمالكی لەالیەن ئۆپۆزسیۆنەوە دید و‬ ‫تێڕوانینی جیاواز هەبوو‬

‫تاكەكەسی كراون‪ ،‬لەكاتێكدا هەرێم ڕایدەگەیەنێت كێشەكانیان تاكەكەسی‬ ‫نییەو لەسەر پرسە نیشتیمانیەكانی وەكو «نەوت و غاز و پێشمەرگەو‬ ‫مادەی سەدو چل»ە‪ ،‬ئێوە چۆن لەكێشەكان دەڕوانن؟‬ ‫هەڵەدنی‪ :‬بەشێكی بەرچاوی كێشەكان حەقیقین‪ ،‬بۆ نموونە كەهێشتا‬ ‫مادەی سەدو چل جێبەجێ نەكراوە‪ ،‬وا خەریكە دەساڵ تێدەپەڕێت‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەوانەی بۆی دانراون نەخراوەنەتە بواری جێبەجێ كردنەوە و بەشێوەی‬ ‫كیسەڵ ئاسا دەڕوات‪ ،‬جگە لەوەش پرسەكانی وەكو داهات و پێشمەرگە و‬ ‫ناوچە جێناكۆكەكان و پرسی دیبلۆماسیەت كێشەیان لەسەر هەیە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫زۆر جار ئەو قەیرانانە تاكەكەس ڕۆڵی تێدا بینیوە‪ ،‬لەعێراقیشدا گەڕان‬ ‫بەدوای نفوس و پێگەی سیاسیدا لەهەرێم و ناوەند وادەكات كە لەیەك‬ ‫گەیشتن نەبێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬زۆر جار لەكێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد تەنها سەرۆكی هەرێم‬ ‫ڕووبەڕووی بەغداد دەبێتەوە‪ ،‬بۆچی الیەنە سیاسیەكانی دیكە وەاڵمدەرەوەی‬ ‫بەغداد نابن؟‬ ‫هەڵەدنی‪ :‬ئەگەر كێشەكە كێشەی هەموومانە دەبێ یەكتر ئاگادار‬ ‫بكەینەوەو ئەو بڕیارە هەموومان تەبەنی بكەین‪ ،‬پێش ئەوەی هەڵوێستێكی‬ ‫سیاسی دیاری كراو دەربڕابێت‪.‬‬ ‫ئەگەر ئەو كێشانە حەقیقین‪ ،‬ئەو هەموو وەزیر و كار بەدەستە لەبەغداد‬ ‫چی دەكەن و بۆ ناكشێنەوە؟ بۆ لەشاشەی تەلەفزیۆنەكان لەگەڵ نوری‬ ‫مالكی دەردەكەون؟ یان بۆچی دەبێت كێشەكانمان بەشێكی سەرەكی لەسەر‬ ‫مەسەلە مادی و گرێبەستەكان بێت و لەسەر هەق و مافەكانی دیكە نەبێت؟‬ ‫بۆیە بەشێكی زۆری ئۆباڵەكە لەئەستۆی دەسەاڵتی كوردییە‪ .‬بەڕای ئێمەش‬ ‫ئەولەویەتی كێشەكان بریتییە لە مادەی سەد وچل و ناوچە جێناكۆكەكان‬ ‫و دووەمیش ئەوەیە كە هاواڵتی حەقیقی بین و لەم واڵتەدا ڕۆڵمان هەبێت‬ ‫و هەست بەشەراكەتی ڕاستەقینە بكەین‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬حكومەتی هەرێمی كوردستان داوای لەپەرلەمانی كوردستان‬ ‫كردوە بۆئەوەی ئەنجومەنێكی بااڵی دانوستان لەگەڵ بەغداد پێكبهێنێت‪،‬‬ ‫بەبڕوای ئێوە ئەم ئەنجومەنە دەتوانێت بەستەڵەكی نێوان هەرێم وبەغداد‬ ‫بتوێنێتەوە؟‬ ‫هەڵەدنی‪ :‬ئەم ئەنجومەنە بیرۆكەی ئۆپۆزسیۆنە كە م��اوەی هەشت‬ ‫مانگ پێش ئێستا داویەتی بەحكومەتی هەرێمی كوردستان‪ ،‬بۆ ئەوەی‬ ‫پرسەكانی نێوان هەرێم و بەغداد بە دام و دەزگایی بكرێت‪ ،‬ئەمەش لەجیاتی‬ ‫ئەوەی كەسایەتی و حیزبێكی سیاسی مەرجەع بێت‪ ،‬چونكە مادام ئەوە‬ ‫چارەنووسی هەموانە و مەترسیەكەشی بۆ هەموانە‪ ،‬پێویستە سەرجەم‬ ‫پێكهاتەكانی خەڵكی كوردستان لە حیزب و ڕۆشنبیران و ڕێكخراوەكان‬ ‫و ڕای گشتی لەم مەسەالنە ئاگادار بكرێنەوە‪ ،‬بۆیە ئێمە پێمان باشە‬ ‫بچێتە ناو چوارچێوەیەكەوە و ئەنجومەكە دەسەاڵتی پێبدرێت و دەسەاڵتی‬ ‫بەدواداچوون و لێپرسینەوە هەبێت و سەر بەپەرلەمان بێت‪ ،‬پێمان وایە‬ ‫تا ئاستێكی باش ئەم الیەنە سیاسیانە دەتوانن فشارێكی باش لەسەر‬ ‫حكومەتی ناوەند دروست بكەن و بەیەكگرتوویی داوای مافەكانی خۆمان‬ ‫بكەین‪ ،‬جگە لەوەش بەرپەرچی مەترسیەكانیش بدەینەوە‪.‬‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪161‬‬

‫زیادكردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمیسیۆنی بااڵی‬ ‫هەڵبژاردنەكانی عێراق‪ ،‬لە قازانجی كێیە؟‬ ‫ئامادەكردنی‪ :‬پرس‪ ،‬سلێمانی‬ ‫دوای سێ جار درێژكردنەوەی ماوەی كارەكانی كۆمیسیۆنی بااڵی سەربەخۆی‬ ‫هەڵبژاردنەكانی عێراق‪ ،‬هێشتا الیەنە سیاسیەكانی عێراق ڕێكنەكەوتوون‬ ‫لەسەر پێكهێنانی ئەنجومەنێكی كۆمیسیاری نوێ بۆ كۆمیسیۆنەكە‪ .‬پرسی‬ ‫زیادكردنی ژم��ارەی ئەندامانی كۆمیسیۆنەكەش سەرەكی ترین هۆكاری‬ ‫ڕێكنەكەوتنی الیەنە سیاسیەكانە‪ .‬هەر الیەنە خوێندنەوەی جیاوازی بۆ‬ ‫زیادكردنی ئەندامانی ئەنجومەنەكە هەیە‪ ،‬بەتایبەتی لەنێوان هەریەك لە‬ ‫لیستی هاوپەیمانی كوردستانی و لیستی گۆڕان دا جۆرێك لە ڕای پێچەوانە‬ ‫هەیە و هەریەكەیان بەشێوەیەكی جیاواز گوزارشت لە زیادكردنی ژمارەی‬ ‫ئەندامانی ئەنجومەنەكە دەكەن‪.‬‬ ‫سەرۆكی كۆمیسیۆنی بااڵی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان پێیوایە زیادكردنی‬ ‫ژمارەكان سەرپێچی یاسایە و دەبێت تەنها نوێنەری پێكهاتە سیاسیەكان‬ ‫نوێنەریان هەبێت لەو ئەنجومەنە‪ .‬پسپۆڕێكی بواری هەڵبژاردنیش جگە‬ ‫لەوەی ئاماژە بۆئەوە دەكات كە زیادكردنی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمیسیاری‬ ‫كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن لەعێراق هیچ لەبابەتەكە ناگۆڕێت‪ ،‬هاوكات زیادكردنی‬ ‫ژمارەی ئەندامەكان بە دوور دەزانێت‪.‬‬ ‫فڕاكسیۆنی گۆڕان‪ :‬زیادكردنی ژمارەی ئەندامانی كۆمیسیۆن بەپێویست دەزانین‬ ‫ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فڕاكسیۆنی گۆڕان زیادكردنی‬ ‫ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمیسیاری كۆمیسیۆنی ب��ااڵی سەربەخۆی‬ ‫هەڵبژاردنەكان بەگرنگ دەزانێت وپێی وایە زیادكردنی دەبێتە هۆی ئەوەی‬ ‫هەموو الیەنە سیاسیەكانی عێراق لەو ئەنجومەنەدا نوێنەریان هەبێت‪ ،‬لەو‬ ‫بارەیەوە شۆڕش حاجی‪ ،‬سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان بەهەفتەنامەی پرسی‬ ‫ڕاگەیاند «بۆئەوەی هەموو پێكهاتەكانی عێراق لەو ئەنجومەنەدا نوێنەرایەتی‬ ‫ڕاستەقینەی خۆیان هەبێت‪ ،‬ئێمە زیادكردنی ئەندامانی كۆمیسیۆنی‬ ‫هەڵبژاردنەكانی عێراق بەپێویست دەزانین»‪.‬‬ ‫لەكاتی زیادكردنی ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان‬ ‫هەریەك لە لیستی هاوپەیمانی نیشتیمانی كە نوێنەرایەتی شیعەكان دەكات و‬ ‫لیستی عێراقیەش نوێنەرایەتی سوننەی عەرەبی دەكات ژمارەی ئەندامەكانیان‬ ‫لەو ئەنجومەنەدا زیاد دەكات‪ ،‬بەشێك لەچاودێران و نوێنەرانی كوردیش‬ ‫لەبەغداد لەو بارەیەوە هۆشداریان داوە كە زیادكردنی ئەندامەكان بە زیانی‬ ‫كورد كۆتایی دێت‪ ،‬بەاڵم شۆڕش حاجی ڕەتی دەكاتەوە زیادكردنی ئەندامانی‬ ‫ئەنجومەنی كۆمیسیاران زیانی هەبێت بۆ كورد‪ ،‬وەكخۆی دەڵێت «ئەوانەی‬ ‫باس لە زیانی زیادكردنی ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنەكە دەكەن بۆ كورد‬ ‫بیانویان بۆ ئەوەیە كە ژمارەكە كەم بێت و وەكو خۆی بمێنێتەوە‪ ،‬تاكو‬ ‫هەریەك لە یەكێتی وپارتی نوێنەری خۆیان هەبێت و ئۆپۆزیسیۆن نوێنەری‬ ‫خۆی نەبێت»‪.‬‬ ‫لەئێستادا ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمیسیۆنی بااڵی سەربەخۆی‬ ‫هەڵبژاردنەكان لەعێراق بریتیە لە (‪ )9‬نۆ كەس كە دابەش بووە بەسەر‬ ‫پێكهاتەكانی عێراقدا‪ ،‬هەریەك لە پێكهاتەی شیعە (‪ )4‬چوار ئەندامیان‬ ‫هەیە و كورد و سوننە هەركەیان (‪ )2‬دوو ئەندامیان هەیەو توركمانیش‬ ‫(‪ )1‬ئەندامێكی هەیە‪ ،‬بەاڵم چەند الیەنێكی سیاسی داوایان كردووە ژمارەی‬ ‫ئەندامانی ئەنجومەكە بەپێی ژمارەی الیەنە سیاسیەكان بێت‪ ،‬ئەوەش دەبێتە‬ ‫مایەی ئەوەی ئەنجومەنەكە لە نوێنەری پێكهاتەكانی عێراقەوە بگۆڕدرێت بۆ‬ ‫نوێنەری الیەنە سیاسیەكان كە بەپێی هەمواری پڕۆژە یاساكە (‪ )15‬پانزە‬ ‫ئەندام دان��راوە‪ ،‬واتە (‪ )6‬شەش ئەندام زیاد دەكات و كورد تەنیا یەك‬ ‫كورسی دیكەی بەر دەكەوێت‪ ،‬ئەوكاتیش هەریەك لەیەكگرتوی ئیسالمی و‬ ‫لیستی گۆڕان كێبڕكێیان دەبێت بۆ وەرگرتنی كورسییەكە‪ ،‬بۆیە ئەندامەكەی‬ ‫لیستی گۆڕان ئاشكرایدەكات كە هاوپەیمانی كوردستانی ڕاشكاوانە باسیان‬ ‫لەوە كردووە نایانەوێت ژمارەكە زیاد ببێت و كورسیەك لەو ئەنجومەنەدا‬ ‫بۆ ئۆپۆزیسیۆن بێت‪ ،‬بەاڵم پێدانی كوردسیەك بەئێمە نەبەویستی ئەوان و‬ ‫ئێمەیە بەڵكو بەپێی یاسایە»‪.‬‬ ‫هاوپەیمانی كوردستانی‪ :‬لەپێناو ئەوەی گۆڕان كورسیەكی زیاد بێت ئەوا‬ ‫دەوڵەتی یاسا چوار كورسی زیاد دەبێت‬ ‫بەپێچەوانەوەی بیروڕای ئەندامەكەی لیستی گ��ۆڕان پەرلەمانتارێكی‬ ‫هاوپەیمانی كوردستانی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێی وایە زیاد كردنی‬ ‫ژمارەی ئەنجومەنەكە و هێنانی نوێنەری الیەنە سیاسیەكان بۆ ئەو دامەزراوە‬ ‫سەربەخۆیە بۆ زیادكردنی نفوسی سیاسییە‪ ،‬لەم بارەیەوە ڕەوەز مەهدی‬ ‫عەزیز‪ ،‬لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان‪ ،‬بەهەفتەنامەی پرسی‬ ‫ڕاگەیاند «پێش ئێمە هەریەك لە لیستی عێراقییەو ڕەوتی سەدر و ئەنجومەنی‬ ‫بااڵی نیشتمانی هەستیان بەمەترسی زیادكردنی ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی‬

‫كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق كردووە‪ ،‬زیادكردنی ژمارەی‬ ‫ئەندامان و هێنانی نوێنەری الیەنە سیاسیەكان بۆ زیادكردنی نفوسی سیاسی‬ ‫ئەو الیەنانەیە لەناو دامەزراوەیەكی سەربەخۆدا»‪.‬‬ ‫پەرلەمانتارەكەی هاوپەیمانی كوردستانی پێی وایە بەزیادكردنی ئەندامانی‬ ‫ئەنجومەنەكە نفوسی «دەوڵەتی یاسا» زیاد دەبێت‪ ،‬ئەوەش ڕەنگە بۆ‬ ‫هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق مەترسیدار بێت‪ .‬ئەوانەشی پشتگیری زیادكردنی‬ ‫ئەندامانی ئەنجومەنی ئەو كۆمیسیۆنە سەربەخۆیە دەكەن‪ ،‬ڕەنگە لە ڕوانگەی‬ ‫تەسكی حیزبی سەیریان كردبێت لەپێناو پێدانی كورسیەك لە ئەنجومەنەكە‪.‬‬ ‫رەوەز مەهدی‪ ،‬سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەكاتەوە كە باس لەوە‬ ‫دەكەن هاوپەیمانی كوردستانی بەڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دژی وەرگرتنی‬ ‫كورسیەكی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنە لەالیەن لیستی ئۆپۆزیسیۆنی‬ ‫كوردییەوە‪ ،‬ئەو وتی «ئێمە هەرگیز دژی ئەوە نەبووین گۆڕان كورسیەكی‬ ‫هەبێت لەو ئەنجومەنەو دەزگایەكی دیكە‪ ،‬بەاڵم لەپێناو ئەوەی گۆڕان‬ ‫كورسیەكی زیاد بێت ئەوا دەوڵەتی یاسا چوار كورسی زیاد دەبێت‪ ،‬ئەوەش‬ ‫بابەتێكە دەبێت لەڕوانگەی بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان و كوردەوە‬ ‫هەڵوەستەی لەسەر بكرێت‪ ،‬تەنها لەو ڕوانگەیەشەوە دژی زیادكردنی ژمارەی‬ ‫ئەندامانی ئەنجومەنەكە بووین»‪.‬‬

‫سەرۆكی كۆمیسیۆنی بااڵی هەڵبژاردنەكانی عێراق‪ :‬زیادكردنی ژمارەی‬ ‫ئەندامەكان پێچەوانەی یاسایە‬ ‫بەپێی یاسای ژم��ارە (‪ )11‬یانزەی ساڵی ‪٢٠٠٧‬ـ��ی كۆمیسیۆنی بااڵی‬ ‫سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان‪ ،‬دەبێ تەنها پێكهاتەكانی عێراق لە كۆمیسیۆندا‬ ‫نوێنەرایەتیان هەبێت و بەهیچ جۆرێك باسی الیەنە سیاسیەكانی نەكردووە‪.‬‬ ‫بەبڕوای سەرۆكی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراقیش بە زیاد كردنی‬ ‫ژم��ارەی ئەندامانی ئەنجومەن ئەوكات ڕێكەوتن لەسەر بڕیارەكانی ناو‬ ‫كۆمیسیۆن ئەستەم دەبێت‪.‬‬ ‫سەرۆكی كۆمیسیۆنی بااڵی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی فەرەج حەیدەری‪،‬‬ ‫لەمیانەی لێدوانێكدا بۆ هەفتەنامەی پرس وتی «زیادكردنی ژمارەی ئەندامانی‬ ‫ئەنجومەنی كۆمیسیۆنی بەاڵی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەبێتە هۆی ئەوەی‬ ‫نوێنەری سەرجەم الیەنە سیاسیەكانی ناو پەرلەمانی عێراق كورسیان هەبێت‪،‬‬ ‫ئەمەش بەپێی یاسای كۆمیسیۆن سەرپێچییە‪ ،‬چونكە لەیاساكەدا تەنها‬ ‫باسی پێكهاتەكانی عێراق كراوە بۆئەوەی نوێنەریان هەبێت نەك الیەنە‬ ‫سیاسییەكان»‪.‬‬ ‫حەیدەری تێبینی گرنگی لەسەر شێوازی زیادكردنی ژمارەكانەو دەڵێت‬ ‫«وەك��و تیۆری پێویستە ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمیسیۆن نوێنەری‬ ‫پێكهاتەكانی عێراق بن نەوەك نوێنەری الیەنە سیاسیەكان بن‪ ،‬لەناو هەر‬ ‫فڕاكسیۆنێكی پەرلەمان چەند الیەنی سیاسی هەیە‪ ،‬ئەگەر زیاد بكرێت ئەوا‬ ‫هەریەكەیان نوێنەریان دەبێت»‪.‬‬ ‫ناوبراو پێشی وایە «زیادكردنی ژم��ارەی ئەو ئەندامانە دەبێتە مایەی‬ ‫ئەستەم بوونی ڕێكەوتنی نێوان نوێنەرانی ناو كۆمیسیۆن‪ ،‬بەو پێیەی تاكو‬ ‫ژمارەی ئەندامان زیاد ببێت جیاوازیەكان زیادتر دەبێت»‪.‬‬ ‫پسپۆڕێكی بواری هەڵبژاردن‪ :‬ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمیسیاران‬ ‫زیاد ناكرێن‬ ‫بەبڕوای پسپۆڕێكی ب��واری هەڵبژاردن زیادكردنی ژم��ارەی ئەندامانی‬ ‫ئەنجومەنی كۆمیسیاران تەنها ڕازی كردنی الیەنە سیاسیەكانی ناو پڕۆسەی‬ ‫سیاسی عێراقەو دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خەرجی لەسەر بودجەی عێراق‪.‬‬ ‫پێشی وایە ژمارەكان زیاد ناكرێن و هەروەكخۆی دەمێنێتەوە‪.‬‬ ‫هۆگر چەتۆ‪ ،‬پسپۆڕی بواری هەڵبژاردن بەهەفتەنامەی «پرس»ی ڕاگەیاند‬ ‫«زیاد كردنی ژمارەی ئەندامانی كۆمیسیۆن وابەستەیە بەوەی داواكاری هەیە‬ ‫الیەنەكانی دیكە بەشداریان پێبكرێت‪ ،‬ئەگەرچی بەبڕوای من ژمارەكە زیاد‬ ‫ناكرێت و هەر وەكخۆی دەمێنێتەوە‪ ،‬چونكە زیادكردنی ژمارەكە دەبێتە هۆی‬ ‫ئەوەی خەرجیەكی زیاتر لەسەر حكومەتی عێراق بكەوێت»‪.‬‬ ‫پسپۆڕەكەی بواری هەڵبژاردن پێی وایە زیادكردنی ژمارەی ئەندامانی ئەو‬ ‫ئەنجومەنە هیچ گۆڕانكاریەك بەسەر ئەو ئەنجومەنەدا ناهێنێت‪ ،‬هێندەی‬ ‫ئەوەی بودجەیەكی زۆرتر خەرج دەكرێت‪.‬‬ ‫جیاواز لە ڕای ئەندامەكەی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی‪ ،‬هۆگر چەتۆ پێی‬ ‫وایە ئەگەر هاتوو ئەو ژمارەیەش زیاد بكرێت ئەوا نە زیانی بۆ كورد دەبێت‬ ‫و نە سودی دەبێت‪ ،‬چونكە بەزیادكردنیشی گۆڕانكاری بەسەر كارگێڕی‬ ‫هەڵبژاردن نایەت‪ ،‬بەاڵم ڕەنگە ئەوكات موزایەدە لەسەر ئەوە بكرێت كە‬ ‫بزوتنەوەی گۆڕان یاخود یەكگرتوی ئیسالمی نوێنەرێكیان هەبێت‪.‬‬

‫‪2012/08/28‬‬

‫‪3‬‬


‫‪4‬‬

‫ژماره‌ ‪161‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2012/08/28‬‬

‫بێ رووتووش‬

‫عەبدولقادر بازرگان‪ ،‬سەرۆكی بزوتنەوەی چاكسازی توركمان‪:‬‬

‫هەتا هەرێمی كوردستان پێش بكەوێت هێندەش‬ ‫توركمان پێش دەكەوێت‬ ‫دیمانە‪ :‬پرس‬ ‫لە دیمانەیەكی تایبەتدا لەگەڵ هەفتەنامەی پرس‪ ،‬عەبدولقادر بازرگان‪،‬‬ ‫سەرۆكی بزوتنەوەی چاكسازی توركمان‪ ،‬ئاماژە بەوە دەكات كە هەنگاوەكانی‬ ‫مالیكی بەرەو دیكتاتۆرییەت دەڕوات‪ ،‬روونیشی دەكاتەوە كە بەهۆی یەكهەڵوێست‬ ‫نەبوونی كورد و دۆخی ئێستای سوریا مەسەلەی متمانە سەندنەوە لە مالیكی‬ ‫سارد بۆتەوە‪.‬‬ ‫وەكو پارتێكی توركمانی راشكاوانە رایدەگەیەنێت كە ئەوان هاوهەڵوێست و‬ ‫هاوسۆزی دەسەاڵتی كوردین و پێشیوایە هەتا هەرێمی كوردستان وەپێشبكەوێت‬ ‫هێندەش توركمان وەپێشدەكەوێت‪.‬‬ ‫لەبارەی ناسنامەی ش��اری كەركوكەوە‪ ،‬عەبدولقادر بازرگان سەرۆكی‬ ‫بزوتنەوەی چاكسازی توركمان‪ ،‬ئاشكرای دەكات كەركوك عێراقێكی بچوكە بە‬ ‫ناسنامەی كوردستانییەوە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئێوە خوێندنەوەتان بۆ رەوشی ئێستای عێراق چییە؟‬ ‫بازرگان‪ :‬بارودۆخی سیاسی عێراق لە پاش كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا‬ ‫هەتا ئێستا لە تێكچووندا بووە‪ .‬چونكە بارودۆخی سیاسی عێراق تەنیا ناوخۆیی‬ ‫نییە‪ ،‬بەڵكو هەرێمیشە‪ .‬لەبەر ئەوەی دەوڵەتانی وەكو توركیا و ئێران و سوریا‬ ‫و سعودییە و ‪...‬هەروەها پێوەندی نێوان شیعە و سووننە لە عێراق‪ ،‬كاریگەریان‬ ‫هەبووە لەسەر دۆخی سیاسی عێراق‪ ،‬ئەمەش بەرەنجامی ئەو تێنەگەیشتنەیە‬ ‫كە لەنێوان دەوڵەتە هەرێمییەكان هەیە‪.‬‬ ‫هۆكاری ئەم ئاڵۆزییەی عێراقیش ئەوەیە كە كاتی خۆی دەسەاڵت لە ژێر‬ ‫دەستی سووننە دابووە و ئێستا لە ژێر دەستی شیعەدایە و ئێرانیش لە عێراقدا‬ ‫لەبەرژەوەندی شیعەكان كار دەكات‪ .‬هەروەها بارودۆخی ئێستای ناو سوریاش‬ ‫كاریگەری هەبووە بەسەر عێراقەوە‪.‬‬ ‫ئەو بارودۆخە وایكرد كە كار بكاتە سەر هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی‬ ‫لەگەڵ حكومەتی ناوەندی تێكبچێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬هەڵوێستی ئێوە وەكو توركمانەكانی كوردستان و پارتێكی سیاسی‬ ‫توركمانی‪ ،‬سەرنجتان لەسەر هەنگاونانی مالیكی بەرەو دیكتاتۆرییەت چییە؟‬ ‫بازرگان‪ :‬ئێمە وەكو توركمانی كوردستانی بەشدار نین لە حكومەت و‬ ‫پەرلەمانی عێراقدا‪ ،‬هەتا بزانین ئایا مالیكی سەد لە سەد دیكتاتۆرە یان نا؟‬ ‫بەاڵم ئەوەی تێبینی دەكەین مالیكی بەرەو دیكتاتۆرییەت دەڕوات‪.‬‬ ‫ساڵی ‪ 2010‬دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق‪ ،‬كەهێشتا حكومەتی نوێ‬

‫پێكنەهاتبوو‪ ،‬سەردانی بەغدامان كرد‪ ،‬بە مالیكیمان وت‪ :‬لیستەكەی ئەیاد‬ ‫عەالوی زۆرینەی هێناوە و با ئەو حكومەت دروست بكات‪ .‬لە وەاڵمدا مالیكی‬ ‫وتی‪ :‬ئەگەر لە كۆاڵن و جادەكانی بەغدا خوێن بڕژێت‪ ،‬ئێمە حكومەت رادەست‬ ‫ناكەین‪ ،‬چونكە ئەگەر ئەوان بێنە سەر حوكم هەموومان دەگیرێین‪ .‬كەواتە‬ ‫متمانە لە نێوان شیعە و سووننە و پارتە سیاسییەكانی عێراقدا نییە‪ .‬هەر‬ ‫ئەمەش وایكردووە مالیكی بەرەو دیكتاتۆری بڕوات‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئێوە تاچەند لەگەڵ هەوڵەكانی الدانی مالیكین؟‬ ‫بازرگان‪ :‬هەتا ماوەیەك هەموو الیەك دەیوت دەبێ مالیكی لەكار البدرێت‪،‬‬ ‫كەچی دوای بارودۆخی سیاسی سوریا‪ ،‬كەچی ئێستا ئەیاد عەالوی دەڵێ‪ :‬دەبێ‬ ‫مالیكی لە پۆستەكەی بمێنی‪ ،‬بەاڵم هەندێك ئاڵ و گۆڕ و چاكسازی لە سیاسەت‬ ‫و پێكهاتەی حكومەتدا بكرێت‪ .‬كەواتە دۆخی نێوان شیعە و سووننە گۆڕاوە‪،‬‬ ‫بەنسبەت كوردیشەوە‪ ،‬بەداخەوە كوردیش دابەش بووە‪ ،‬الیەنێك دەڵێ دەبێ‬ ‫بگۆڕدرێت‪ ،‬الیەنێكیش دەڵێ نەخێر با نەگۆڕدرێت‪ ،‬ئۆپۆزسیۆنیش لەوانەیە‬ ‫بڵێت من پەیوەندیم پێوەی نییە‪ ،‬چونكە لە حكومەتا نیم‪ .‬كەواتە لەناو پارتە‬ ‫كوردییەكاندا كۆدەنگی لەسەر ئەو مەسەلەیە نییە‪ .‬ئەمەش وایكرد هەتا ئێستا‬ ‫مالیكی لە پۆستەكەی بمێنێتەوە‪.‬‬ ‫ئێمەی توركمان كە لەناو هەرێمی كوردستان دەژین‪ ،‬هەڵوێستمان هەر‬ ‫وەك هەڵوێستی دەسەاڵتی كوردییە‪ .‬چونكە ئەگەر دەسەاڵت و حكومڕانی‬ ‫كوردی لە هەرێمی كوردستان تێكبچێت‪ ،‬واتە دۆخی ئێمەش تێكچووە‪ .‬ئێمە‬ ‫لە زۆر بابەتدا لەگەڵ كورددا هاوسۆزیمان كردووە‪ ،‬چونكە سوودی من لە ناو‬ ‫هەرێمی كوردستانە و عەرەب لێم دوورە‪ ،‬هەتا هەرێمی كوردستان وەپێشبكەوێت‬ ‫هێندەش توركمان وەپێشدەكەوێت‪ .‬لەو لۆژیكەوە پەیام و هاوسۆزیمان لەگەڵ‬ ‫دەسەاڵتی كوریدا بووە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئایا ئێوە لە دەسەاڵتی خۆماڵی كوردی رازین سەبارەت دەستەبەر‬ ‫كردنی ماف و ئیمیتیازەتەكانی توركمان؟‬ ‫بازرگان‪ :‬لە سەدا سەد نەخێر‪ ،‬بەاڵم ئەگەر بارودۆخی توركمان بەگشتی‬ ‫لەناو هەرێم بەراورد بكەین بە شوێنەكانی تر‪ ،‬دەبینین توركمانەكان لە ناو‬ ‫هەرێم خودان ماف و ئیمتیازی خۆیانن‪ ،‬بۆ نموونە توركمانەكان پارتی سیاسی‬ ‫و كۆمەڵەی رۆشنبیری و میدیای تایبەت بەخۆیان و قوتابخانەی توركمانی و‬ ‫پەروەردەی توركمانی و بەرێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و ‪...‬مان هەیە‪،‬‬ ‫بەاڵم ئەمانە كافی نین‪ ،‬هێشتا زیاترمان دەوێ‪ ،‬چونكە میللەتی دووەمین لەناو‬ ‫هەرێمی كوردستاندا‪ .‬بۆیە داوای هاوبەشی زیادتر دەكەین لەناو حكومەتی‬ ‫هەرێمی كوردستاندا‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ماوەیەك هەندێك لە پارتی توركمانی لە هەرێمی كوردستان داوای‬ ‫مافی ئۆتۆنۆمیان دەكرد بۆ توركمانەكان‪ ،‬ئەو داوایە بە كوێ گەیشتووە؟‬ ‫بازرگان‪ :‬حزبەكەی ئێمە ئەو داوایەی نەبووە‪ .‬ئەوە داوای حزبەكانی جەبهەی‬ ‫توركمانی و ئەوانەی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بوون‪ .‬هەڵبەت مافی ئۆتۆنۆمی‬

‫مالیکی بەرامبەر گەیشتنی عەلالوی‬ ‫بە دەسەاڵت گوتی‪ :‬ئەگەر لە كۆاڵن و‬ ‫جادەكانی بەغدا خوێن بڕژێت‪ ،‬ئێمە‬ ‫حكومەت رادەست ناكەین‪ ،‬چونكە ئەگەر كەركوك عێراقێكی بچوكە‪ ،‬بە ناسنامەی‬ ‫كوردستانییەوە‬ ‫ئەوان بێنە سەر حوكم هەموومان دەگیرێین‬

‫*بێژەرە وەرزشیەكەی تەلەفزیۆنی سپێدە هەواڵێكی‬ ‫وەرزش��ی دەخوێندەوە‪ ،‬تلكێفی لێ بوو بوو بە تكلێف‪،‬‬ ‫ن��ەك ج��ارەك بەڵكو زیاتر لە سێ ج��ار ئ��ەو هەڵەیەی‬ ‫دووبارەكردەوە‪.‬‬ ‫(ئەو بێژەرە پێوستی بە خوێندنی خێرا هەیە)‬ ‫*تەلەفزیۆنی لۆكاڵی كۆمەڵی ئیسالمی وێنەی یەكەم‬ ‫نوێژی تەراویحی راستەوخۆ بۆ بینەرانی گواستەوە كە لە‬ ‫هۆڵی مەڵبەندی هەولێری كۆمەڵ بەرێوەدەچوو‪.‬‬ ‫(كاكە ئێوە بەچی رازین‪ ،‬لە مزگەوت حزبایەتی دەكەن‬ ‫هەر وەی‪)............،‬‬ ‫*تەلەفزیۆنی سەتەالیتی‪ ............‬بەرنامەیەكی لەسەر‬ ‫هۆكارەكانی كەمی خوێندەوە ئەنجامدا‪ ،‬ئەوانەی بەشداری‬ ‫بەرنامەكەیان كرد‪ ،‬زۆربەیان ئەهلی تاوڵە و دۆمینەو ئۆكەی‬ ‫بوون‪.‬‬ ‫(بۆیە ن��اوی كەناڵەكەمان ن��ەدا‪ ،‬ن��ەك كابرا خۆی‬ ‫بناسێـتەوە)‬ ‫*لە هەرێمی كوردستان لە سایەی سەری ئەو توند‬ ‫و تۆڵیەی لە دەزگا چاودێریە پزیشكیەكان (( نییە))‪،‬‬ ‫هاواڵیتان خۆیان بونەتە دەزگای كۆنترۆڵی جۆری ( شیری‬ ‫دیاالك بەنموونە))‬ ‫( خەیااڵتان خاوە كورد بە كیماو خەردەل بنی نەهات‬ ‫ئیسكپاریەر زەاڵتەیە)‬ ‫*لە كەناڵی سەتەالیتی گەلی كوردستان بەرنامەی‬ ‫ژیانەوەی كوردستان ناوی گوندێكی بەم جۆرە نوسیببوو‬ ‫(سورباو‪-‬بناری سوركێو‪-‬ناوچەی سیوەل‪-‬ناحیەی باسنێ‪-‬‬ ‫گوندی سیول‪ -‬سلێمانی)‬ ‫(هەرێمی كوردستانی عێراق‪-‬رۆژهەاڵتی ناوەراست‪-‬‬ ‫كیشوەری ئاسیا‪ -‬هەسارەی زەوی( ئەوانەی لەبیرچو ئێمە‬ ‫بۆمان تەواوكرد)‪.‬‬ ‫*لە هەواڵێكی كەناڵی ‪ knn‬كە وەرزشی بوو نوسرابوو‬ ‫یانەی ئەرسناڵ بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی‬ ‫ئەرسناڵی ببردەوە‪.‬‬ ‫(هەڵە نەكەن ژان ئەیان گرێ)‬ ‫*لە گۆڤاری پێشكەوتنی ژمارە ‪ 181‬لە الپەری وەرزشی‬ ‫دیمانەی سەردار ئیسماعیلی پاڵەوانی جیهان لە مانشێتی‬ ‫سەرەكەی بزوێنێك بە زیادە نوسرابوو‪.‬‬ ‫(ئەی هەتیوانە ئەم دەم درێژیەتان لەچی؟؟؟)‬ ‫بۆ توركمان شتێكی خراپ نییە‪ ،‬بەاڵم هەندێك شت هەیە ناگونجێ‪ ،‬چونكە‬ ‫دابەشبوونی جوگرافی توركمان لە هەرێمی كوردستان و عێراقدا‪ ،‬دابەشبوونێكی‬ ‫زنجیرەیی نییە‪ ،‬بەڵكو پچڕ پچڕە‪ .‬بۆ نموونە ئەو ناوچانەی كە توركمانی تێدایە‬ ‫لە تەلەعفەرەوە هەتا مەندەلی‪ ،‬پچڕ پچڕە‪ ،‬واتە توركمان‪ ،‬عەرەب‪ ،‬كورد‪ ،‬یان‬ ‫عەرەب‪ ،‬كورد‪ ،‬توركمان‪...،‬ئیدی بەمشێوەیە دابەشبوونە‪ ،‬واتە تێكەاڵوە و تەنیا‬ ‫تایبەت نییە بە توركمان‪ ،‬بۆیە بەو پچڕان پچڕانەی دابەشبوونی توركمانەكان‬ ‫مافی ئۆتۆنۆمی و فیدراڵییەت بۆ توركمانەكان بڕێك زەحمەت دەبێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئێوە وەك توركمانەكان پێناسەتان بۆ شاری كەركوك چییە؟‬ ‫بازرگان‪ :‬كەركوك شارێكی كوردستانییە‪ ،‬بەاڵم مەبەست كوردبوونی نییە‪،‬‬ ‫بەڵكو شارێكی كوردی و توركمانی و عەرەبی و ئاشورییە‪ .‬واتە كەركوك‬ ‫عێراقێكی بچوكە‪ ،‬بە ناسنامەی كوردستانییەوە‪ .‬چونكە هەر لەدێر زەمانەوە‬ ‫كورد و توركمان و مەسیحی تێدا بووە‪ ،‬میللەتی عەرەبی هەر تێدا نەبووە‪ ،‬بەڵكو‬ ‫لە سەردەمی حوكمی سەدام حوسێن عەرەب هاتە حەویجە‪.‬‬

‫ئێمە وەكو توركمان لەگەڵ دەسەاڵتداین‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪161‬‬

‫‪2012/08/28‬‬

‫‪5‬‬

‫حزبی گۆڕان شەڕە ئێعالمی دژی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزیرەكەی راگەیاندووە‬

‫پەرلەمانتارێكی پارتی‪ :‬پارتی و حكومەت لە كوێ سەركەوتوبێت‪ ،‬گۆڕان دژی دەوەستێت‬

‫بەدواداچون‪ :‬پرس‬ ‫ماوەیەكە حزبی گۆڕان‪ ،‬هەڵمەتێكی راگەیاندنی دژی وەزارەتی سامانە‬ ‫سروشتیەكان و خودی وەزیرەكەی‪ ،‬راگەیاندووە‪ ،‬ئەوەش بە بیانوی‬ ‫ناشەفی لە گرێبەستە نەوتیەكان و ئاشكرانەكردنی گرێبەستە نەوتیەكان‬ ‫و داهاتەكەی‪ ،‬بەشێك لە بەرپرسان و چاودێرانی سیاسی پێیانوایە‪،‬‬ ‫گۆڕان هەمان ئەو رەخنانە دەگرێت كە شەهرستانی و مالیكی لەبارەی‬ ‫گرێبەستە نەوتیەكانی هەرێم كردویانە‪ ،‬ئەوەش بە هەڵەیەكی مێژوویی‬ ‫لە قەڵەم دەدەن‪ .‬پێیانوایە نابێت گۆڕان هەمان ئەو رەخنانە بگرێت‬ ‫كە ناحەزانی كورد دەیگرن‪ .‬هاوكات ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە‬ ‫سروشتیەكان‪ ،‬لە روونكردنەوەیەكیدا تەواوی گرێبەستە نەوتیەكان و‬ ‫داهاتەكەی بۆ حزبی گۆڕان و رای گشتی روون كردۆتەوە‪ ،‬بۆچونەكانی‬ ‫هەڵسوڕاوانی حزبی گۆڕانیشی بەدرۆ خستۆتەوە‪.‬‬ ‫شەفافی گرێبەستە نەوتییە��ان‬ ‫ئاشتی ه��ەورام��ی‪ ،‬وەزی���ری سامانە سروشتیەكان‪ ،‬ل��ە چەند‬ ‫كۆبونەوەیەكیدا لەگەڵ لێژنەی پیشەسازی و وزە و و سەرچاوە‬ ‫سروشتیەكانی پەرلەمانی كوردستان‪ ،‬كە نوێنەرانی ئۆپۆزیسیۆنیشی‬ ‫تێدایە‪ ،‬بە وردی باسی لە گرێبەستە نەوتیەكان كردووە و زانیاری وردی‬ ‫بە ئەندامانی ئەو لێژنەیە داوە و وەاڵمی سەرجەم پرسیارەكانی لێژنەكەی‬ ‫داوەتەوە‪ .‬دوا بە دوای ئەوەش ناوبراو لە سەردانێكیدا بۆ الی رێكخەری‬ ‫گشتی حزبی گۆڕان‪ ،‬نەوشیروان مستەفا‪ ،‬لە ماوەی چوار كاتژمێردا‬ ‫وردەكاری گرێبەستە نەوتییەكانی بۆ روونكردۆتەوە و وەاڵمی سەرجەم‬ ‫پرسیارەكانیشی داوەتەوە‪ .‬بەاڵم ماوەیەكە بەرپرسانی بااڵی ئەو حزبە‪،‬‬ ‫رەخنە لە گرێبەستە نەوتیەكان دەگرن و دەڵێن «تاوەكو ئێستا شەفاف‬ ‫نیە»‪.‬‬ ‫دكتۆر عومەر نورەدینی‪ ،‬ئەندامی پەرلەمانی كوردستان‪ ،‬لەسەر لیستی‬ ‫پارتی‪ ،‬لەوبارەیەوە بە «پرس»ی‪ ،‬راگەیاند‪ ،‬كە ئامانج لەو تۆمەتانە‬ ‫دروستكردنی كاریگەرییە بۆ سەر رای گشتی و مەبەستێكی سیاسی لە‬ ‫پاڵەوەیە بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی ئایندەدا خەڵكی دەنگیان پێبدات‪.‬‬ ‫ئەو دەڵێت «یەكێك لە سیاسەتە سەركەوتوەكانی حكومەتی هەرێم‬ ‫سیاسەتی نەوتە‪ ،‬ئەو تۆمەتانەی كە ئەوان داویانەتە پاڵ وەزارەتی سامانە‬ ‫سروشتیەكان بێ بنەمایە و ئەساسی نیە‪ ،‬هەروەها گۆڕان لە مەسەلەی‬ ‫راگەیاندندا سیاسەتێكی هەیە ئەویش‪ ،‬ئەوەی پارتی و حكومەت لە كوێ‬ ‫سەركەوتوبوون دەیەوێ دژی بوەستێت و لە كەداری بكات»‪.‬‬ ‫نورەدینی كە هاوكات جێگری سەرۆكی لیستی كوردستانیشە‪ ،‬دوپاتی‬ ‫ك��ردەوە‪ ،‬پاش ئەوەی ئاشتی هەورامی وردەك��اری گرێبەستەكانی بۆ‬ ‫نەوشیروان مستەفا روونكردۆتەوە‪ ،‬وتبوویان بڕوامان بەو سیاسەتە هەیە»‪.‬‬ ‫مەسعود عەبدولخالق‪ ،‬چاودێری سیاسی پێیوایە ئەوەی گۆڕان لەبارەی‬ ‫گرێبەستە نەوتیەكانەوە دەیڵێت ئاساییە‪ ،‬ئەو دەڵێت «گۆڕان لەبەر‬ ‫ئەوەی ئۆپۆزیسیۆنە بۆیە ئاساییە تەنها الیەنە سلبیەكانی گرێبەستەكان‬ ‫باس بكات»‪.‬‬ ‫هەروەها هەر یەكە لە حوسێن شەهرستانی و مالیكی‪ ،‬لەبارەی‬ ‫گرێبەستە نەوتیەكان رەخنەی توندیان ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم‬ ‫كردووە‪ ،‬هاوكات بەشێك لە چاودێران رەخنەی ئەوە لە گۆڕان دەگرن‪،‬‬ ‫كە بەهەمان شێوەی ناحەزانی كورد رەخنە لە گرێبەستە نەوتیەكانی‬ ‫حكومەتی هەرێم دەگرێت‪.‬‬ ‫لەوبارەیەوە شەماڵ نوری‪ ،‬ئابووریناس دەڵێت «رەخنە ئاساییە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫نابێت هەمان ئەو رەخنانە بن كە شەهرستانی و مالیكی دەیگرن‪ ،‬وا‬ ‫باشترە بەشێوەیەك بێت نەبێتە دژایەتی بۆ هەرێم‪ .‬كە كەسێكی فاشیلی‬ ‫وەك شەهرستانی‪ ،‬لێدوانێك دژی نەوتی هەرێم دەدات‪ ،‬نابێت قسەكانی‬ ‫بەهەند وەربگیرێت‪ ،‬ب��ەاڵم بەداخەوە الیەنێكی سیاسی كوردستان‬ ‫قسەكانی دەقۆزێتەوە و هەمان قسەی ئەو دەڵێتەوە‪ ،‬ئەوەش هەڵەیەكی‬ ‫گەورەیە كە روویداوە»‪.‬‬ ‫رەخنەی توندی حزبی گۆڕان لەبارەی پشكی كۆمپانیاكانە لەگەڵ‬

‫ئابوریناسێك‪:‬‬ ‫گرێبەستەكانی هەرێم شەفافە و نابێت‬ ‫رەخنەكانی گۆڕان‪ ،‬وەك شەهرستانی و‬ ‫مالیكی بێت‬

‫حكومەتی هەرێم‪ ،‬چونكە كۆمپانیاكان لە دەرهێنانی نەوتدا پشكی زۆریان‬ ‫هەیە‪ ،‬لەوبارەیەوە‪ ،‬عەبدوڵاڵ محمدئەمین‪ ،‬ئەندامی پەرلەمانی كوردستان‬ ‫لە فراكسیۆنی گۆڕان‪ ،‬دەڵێت «خۆی كۆمپانیاكان پشكێكی زۆریان لە‬ ‫نەوتدا هەیە‪ ،‬ئەو یاسایەش لەو شوێنانە پەیڕەو دەكرێت كە نەوت بە‬ ‫قورسی یاخود لە ژێر بەحردا دەردەهێندرێت‪ ،‬ئەوەش بڕگە خراپەكەی‬ ‫یاسایەكەیە و ئەو بڕەگەیەش تائێستا جێبەجێكراوە»‪ .‬ناوبراو زیاتر‬ ‫وتیشی «ئەمەیە وایكردووە مامەڵەی نەوت ناشەفاف بێت‪ ،‬و هەرزان‬ ‫فرۆشبكرێ و بدرێتە واڵتان»‪.‬‬ ‫داهاتی گرێبەستە نەوتییەكان‬ ‫بەرەی ئۆپۆزیسیۆنی بە تایبەتی حزبی گۆڕان‪ ،‬ماوەیەكە قسەیان‬ ‫لەسەر دیارنەمان و نەزانینی داهاتی هەناردەكردنی نەوت دەكەن‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئاشتی هەورامی‪ ،‬وەزیری سامانە سروشتیەكان‪ ،‬لە روونكردنەوەیەكیدا‪،‬‬ ‫ئەو تۆمەتانەی رەتكردۆتەوە و جەختی لەوە كردۆتەوە‪ ،‬تەنانەت یەك‬ ‫سەنتیش بزر نەبووە‪ ،‬بەڵكو سەرجەم داهاتی نەوت و روون و ئاشكرایە‪،‬‬ ‫ئەو دەڵێت «‪ 734‬ملیۆن دۆالر دراوەت��ە حكومەتی هەرێم‪ ،‬هەروەها‬ ‫بڕە زۆرەكە كە راستەوخۆ لەالیەن كۆمپانیاكانەوە دەكرێتە پرۆژە بۆ‬ ‫ژێرخانی ئابوری هەرێمی كوردستان كە ‪ 4‬ملیارد و ‪ 220‬ملیۆن دۆالرە»‪.‬‬ ‫هەروەك لە روونكردنەوەكەدا هاتووە‪ ،‬بەمەرجی سەركەوتنی گەڕان‬ ‫و دۆزینەوەی نەوت لە زەویە دیاریكراوەكان بۆ كۆمپانیاكە و ناردنە‬ ‫دەرەوەی نەوتەكەش‪.‬‬ ‫عومەر نورەدینی‪ ،‬پەرلەمانتاری پارتی‪ ،‬دوپاتیكردەوە‪ ،‬كە داهاتی‬ ‫گرێبەستە نەوتیەكان روون و ئاشكرایە‪ ،‬ئاشتی هەورامی هەمووی بۆ‬ ‫لێژنەكەی پەرلەمان و حزبی گۆڕان روون كردۆتەوە»‪.‬‬ ‫بەاڵم پەرلەمانتاران و بەرپرسانی بااڵی گۆڕان‪ ،‬رەتی دەكەنەوە كە‬ ‫تاوەكو ئێستا داهاتی سااڵنەی نەوت دیار بێت‪.‬‬ ‫ژمارەی گرێبەستەكان‬ ‫وەزی���ری سامانە سروشتییەكان‪ ،‬ل��ەب��ارەی ژم���ارەی گرێبەستە‬ ‫نەوتییەكان‪ ،‬روونی كردۆتەوە كە ژمارەی گرێبەستەكان ‪ 35‬گرێبەستە‬ ‫و بڕی داهاتەكەشی ‪ 4‬ملیارد و ‪ 963.5‬ملیۆن دۆالرە‪ ،‬ئەوەش تەنیا‬ ‫‪ 743‬ملیۆن دۆالر بە شێوەیەكی راستەوخۆ دەدرێتە حكومەتی هەرێم‪،‬‬ ‫باقیەكەی تر دەكرێتە پرۆژە‪ .‬بەاڵم بەرپرسانی بااڵی گۆڕان ئاماژەیان‬ ‫بەوەداوە‪ ،‬كە كۆی گرێبەستەكانی حكومەتی هەرێم لە بواری نەوتدا ‪48‬‬ ‫گرێبەستە‪ ،‬بڕی پارەكەشی تەنها لە ‪ %20‬بۆ حكومەتی هەرێمە‪.‬‬ ‫هاتنی كۆمپانیا گەورەكان و كاریگەرییان لەسەر هەرێمی كوردستان‬ ‫بەشێك لە بەرپرسان و چاودێرانی سیاسی پێیانوایە‪ ،‬بەهاتنی ئەو‬ ‫كۆمپانیا گەورانەی وەكو ئیكسۆن مۆبیلی ئەمریكی و تۆتاڵی فەڕەنسی و‬ ‫شیفرۆنی فەڕەنسی‪ ،‬ئەمریكا و واڵتانی ئەوروپا پشتگیری لە گەلی كورد‬ ‫دەكەن و بایەخ بە هەرێمی كوردستان دەدەن‪ ،‬هەروەها دەتوانین بڵێین‬ ‫تا ئەو كاتەی ئەو كۆمپانیایە گەورانە لە كوردستان كار بكەن‪ ،‬ئەوا هیچ‬ ‫مەترسیەك لەسەر هەرێمی كوردستان نییە‪ ،‬هەروەها دەبنە پاڵشت بۆ‬ ‫حكومەتی هەرێم‪.‬‬ ‫چاودێرە سیاسیەكە‪ ،‬لەوبارەیەوە پێیوایە‪ ،‬هاتنی ئەو كۆمپانیا‬ ‫گەورانەی نەوت بۆ هەرێم‪ ،‬كارێكی باشە‪ ،‬بەاڵم پێویستە مەرجی‬ ‫پاراستنی كوردستانیشی لەگەڵبێ‪.‬‬ ‫لەالیەكی تریشەوە‪ ،‬ئابوریناسەكە‪ ،‬لەڕووی الیەنی ئابورییەوە دەڵێ‬ ‫«كاتێك ئەو گەورە كۆمپانیایانە دێنە هەرێمەوە‪ ،‬دەبێت ئاسانكارییان‬ ‫بۆ بكرێت بۆ ئەوەی كۆمپانیاكانی تر رابكێشێت‪ ،‬بەاڵم لە ئێستادا مەرج‬ ‫نییە ئاسانكارییەكی زۆریان بۆ بكەین‪ ،‬چونكە ژمارەی كۆمپانیاكان زیادی‬ ‫كردووە‪ ،‬ئەوكارەش لە قازانجی هەرێمدایە»‪.‬‬ ‫پەرلەمانتارەكەی گۆڕانیش‪ ،‬لەوبارەیەوە دەڵێت «پێمانباشە ئەو‬ ‫كۆمپانیایە گەورانە گرێبەست لەگەڵ هەرێم بكەن‪ ،‬بەاڵم بە رێگەیەكی‬ ‫یاسایی و شەفاف‪ ،‬هەموو خەڵك ئاگادار بێت»‪.‬‬

‫چاودێرێكی سیاسی‪:‬‬ ‫هاتنی ئەو گەورە كۆمپانیایانە كاریگەری‬ ‫ئیجابی بەسەر پاراستنی هەرێمەوە هەیە‬

‫پەرلەمانتارێكی گۆڕان‪:‬‬ ‫پێمان باشە كۆمپانیا گەورەكان گرێبەست‬ ‫لەگەڵ هەرێم بكەن‪ ،‬بەاڵم بەرێگەیەكی‬ ‫شەفاف و ئاشكرا‬


‫‪6‬‬

‫ژماره‌ ‪161‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2012/08/28‬‬

‫ئومێد خۆشناو‪ ،‬سكرتێری یەكێتی الوانی دیموكراتی كوردستان‪:‬‬

‫لە سەرووی خۆمان (حزب) وەك هەرزەكار و لە خوارەوەش گەنجان وەک‬ ‫پاشكۆی حزب سەیرمان دەکەن‬ ‫دیمانە‪ :‬فەرەیدون بێوار‬

‫پرس‪ :‬لەم ماوەیەدا ئێوە بۆردی رێكخراوەكانی الوانتان راگەیاند‪،‬‬ ‫پێكهاتە و ئامانجی بۆردەكە چییە؟‬ ‫خۆشناو‪ :‬ئەمە بیرۆكەی یەكێتی الوان بوو‪ ،‬چونكە هەستمان بە‬ ‫فەراغ كرد‪ ،‬كە پەیوەندییەكی بەهێز لەنێوان رێكخراوەكان و فەرمانگە‬ ‫جێبەجێكارەكان نییە‪ ،‬بۆیە لەگەڵ دەست بەكار بوونی نێچیرڤان‬ ‫بارزانی وەك سەرۆكی كابینەی نوێ‪ ،‬پرۆژەیەكمان پێشكەش بە‬ ‫بەرێزیان كرد و داوامان كرد بوردێكی راوێژكاری دابمەزرێت لە نێوان‬ ‫رێكخراوەكانی الوان لەگەڵ حكومەتدا‪ ،‬بۆ ئەوەی ئەم بۆردە هەم‬ ‫پێشنیارەكانی خۆیان پێشكەش بكەن و هەم یاخیگەرانە رای خۆیان‬ ‫دەرببڕن و بەرگری لە خواستەكانی گەنجان بكەن‪ .‬دواجار پرۆژەكە‬ ‫لە ‪6\10‬ی ئەمساڵ پەسەند كرا و فەرمانی وەزیری پێدەرچوو‪ ،‬تەنیا‬ ‫ناوی بۆردەكە لە راوێژكارییەوە گۆڕا بۆ بۆردی شەراكەت‪.‬‬ ‫بۆردەكە بریتییە لە رێكخراوەكانی الوان كە ژمارەیان ‪ 15‬رێكخراوە‬ ‫و وەزیری رۆشنبیری و الوان و بەڕێوەبەری گشتی الوان لە وەزارەت‬ ‫كە ئەندامی بۆردەكە دەبن‪ .‬بەاڵم لە ‪8\12‬ی ئەمساڵ‪ ،‬رۆژی جیهانی‬ ‫الوان بۆردەكە راگەیاندرا‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئایا رێكخراوەكانی الوان سەربەخۆن یان سەر بەحزبەكانن؟‬ ‫خۆشناو‪ :‬ئەوەی تائێستا بەشدارە رێكخراوەكانی حزبین بە‬ ‫دەسەاڵت و ئۆپۆزسیۆن و الیەنەكانی تریشەوە‪ ،‬نەمانویستووە‬ ‫سەنتەرێك یان كۆمەڵەیەكی ناوچەیی یان شارێكی دیاریكراو بەشدار‬ ‫بێت‪ ،‬ئەگەر لەسەرتاسەری كوردستان بارەگا و ئامادەگی نەبێت‪ ،‬بۆ‬ ‫ئەوەی بۆردەكە رواڵەتی نەبێت و تەنیا زۆری ژمارە نەبێت‪.‬‬ ‫تەنیا رێكخراوی تواناسازی الوان وەك سەربەخۆ بەشدارە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئایا رێكخراوی الوانی سەر بە بزوتنەوەی گۆڕان بەشدارن‬ ‫لە بۆردەكە؟‬ ‫خۆشناو‪ :‬لە كۆنفرانسی نەتەوەیی الوانی هەر چوار پارچەی‬ ‫كوردستانیش ئەو كێشەیەمان هەبوو لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان كە‬ ‫رێكخراوی الوانی فەرمی سەر بە بزوتنەوەكەی نییە‪ ،‬كە تەمسیلی‬

‫الوانی گۆڕان بكات‪ ،‬بۆیە نەشیانویست لە كۆنفرانسی نەتەوەیی الوان‬ ‫بەشداری بكەن و ئێستاش هەمان شێوە لە بۆردەكە بەشدار نین‪،‬‬ ‫چونكە رێكخراوێكی فەرمی الوانیان نییە‪ ،‬بەڵكو تەنیا چەند سەنتەر‬ ‫و كۆمەڵەیەكیان هەیە كە پەیڕەوی سیاسەتەكانی ئەوان دەكەن‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئایا بۆردەكە راوێژكاری دەبێ یان پێشنیار و پرۆژەكانی بۆ‬ ‫الیەنی پەیوەندیدار ئیلتیزامی دەبێ؟‬ ‫خۆشناو‪ :‬لە راوێژكاری دەرچووە‪ ،‬فەرمانە وەزارییەكە دەڵێ‪:‬‬ ‫بۆردی شەراكەت‪ .‬شەراكەتیش واتە بەشدار لە بڕیاردان‪.‬‬ ‫پ��رس‪ :‬فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان كە س��ەر بە‬ ‫ئەنجوومەنی وەزیرانە‪ ،‬تاچەند لە ئاست تموحی رێكخراوەكان و‬ ‫خودی الوان دابووە؟‬ ‫خۆشناو‪ :‬ئەو فەرمانگەیە نەیتوانیوە لە ئاستی داخوازییەكانی‬ ‫گەنج و رێكخراوەكان دابێت‪ .‬پێموایە دەبێ پەیوەندی و هەماهەنگی‬ ‫لەگەڵ ��ێكخراوەكان باشتر بوایە كە نەیبووە‪ ،‬بۆیە ئەو بۆردە لە‬ ‫فەراغی ئەو فەرمانگەیەوەوە دروست بووە‪ .‬تەنانەت یەك رێكخراو‬ ‫نابینی كە لە ئەدای ئەو فەرمانگەیەیە رازی بێت‪ ،‬بۆیە گلەیی و‬ ‫رەخنەكانی لەسەر چڕ بۆتەوە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬دەوترێت لە كۆمەڵگەی كوردیدا الو هێندەی جێبەجێكار و‬ ‫فەرمانبەری كەسی یەكەمە‪ ،‬هێندە بڕیاردەر و خۆی كەسی یەكەم‬ ‫نییە‪ .‬رای تۆ لەم بارەوە چییە؟‬ ‫خۆشناو‪ :‬لە هەموو بوارەكانی ژیاندا حزوری گەنج دڵخۆشكەرە‪،‬‬ ‫بەاڵم بەشداری لە كایەكاندا لە ئاستی پێویستدا نییە‪ .‬گەنج هێندەی‬ ‫لە ئاستە تەنفیزییەكەیدا بڕیاری لەسەر دەچەسپێنرێت‪ ،‬هێندە خۆی‬ ‫بەشدار نەبووە و بڕیاردەر نییە‪.‬‬ ‫بەاڵم لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا ژمارەیەكی زۆر لە گەنجان‬ ‫چوونەتە سەركردایەتی حزبەكان و لە فەرمانگەكانی حكومەت پلەی‬ ‫باشتریان بڕیوە و گەنجێكی زۆریش چوونەتە پەرلەمانەوە‪ .‬بەاڵم‬ ‫هێشتا لە ئاستی تموحدا نییە و پێویستە خۆمان زێتر هەوڵبدەین و‬ ‫زێتر بەشدار بین لە پرۆسەی بڕیاردا‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬زۆرجار بەوە تۆمەتبار دەكرێن كە رێكخراوەكەی ئێوە سەر‬

‫بەحزبە و هێندەی كارتان بەحزبی كردنە گەنجە‪ ،‬هێندە كارتان‬ ‫خزمەتكردنی گەنج نییە‪ ،‬وەاڵمتان چییە؟‬ ‫خۆشناو‪ :‬راستە یەكێتی الوان ستونێكی بەهێزی پارتییە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫خواستی پارتی ئەوە نییە یەكێتی الوان دەروازەیەك بێ بۆ دەستەمۆ‬ ‫كردنی گەنجان بۆ حزب‪ ،‬بەڵكو پرۆژەیەكی پارتییە بۆ خزمەتكردنی‬ ‫گەنج‪ .‬لە دوای كۆنگرەی حەوتەمەوە كارنامە و پێناسەی یەكێتی‬ ‫الوان ئەوەیە‪ :‬من دەمەوێ گوزارشتكارێكی واقیعانەی خواستی‬ ‫ئەمڕۆی گەنج و الوانی كوردستان بم‪.‬‬ ‫ئەو «خواستە» لەگەڵ بەرژەوەندییەكانی یەكێتی الوان و خودی‬ ‫پارتیش یەكنەگرێتەوە ئاساییە و خواستی الوان چی بێت‪ ،‬یەكێتی‬ ‫الوان دەیەوێ بەرگریكاری ئەو خواستە بێت‪.‬‬ ‫ئێمە نامەوێ رێك كۆپی پارتی بین‪ ،‬بەاڵم لە سیاسەتە گشتییەكە‬ ‫و بەرژەوەندی نیشتمانی و نەتەوەیی‪ ،‬پێوەی باپەندین‪ ،‬دەنا لە‬ ‫ئەرك و كارەكانی خۆیدا ئەو پەڕی سەربەخۆیی خۆی هەیە و‬ ‫تەنانەت هەندێك پرس و بابەت هەبوونە كە بەنسبەت پارتییەوە‬ ‫تەحەفوز بوونە‪ ،‬بەاڵم یەكێتی الوان ئەو تەحەفوزەی شكاندووە و‬ ‫رەتبووە‪.‬‬ ‫ئێمە لە نوقتەیەكی زۆر حەساسداین‪ ،‬زۆر جاران كە روو لە‬ ‫سەرووی خۆمان و دەزگاكانی حزبی خۆمان دەكەین‪ ،‬وەك مناڵ و‬ ‫كەمئەزموون و هەرزەكار وەسف دەكرێین‪ ،‬كە روو لە خوارووی خۆت‬ ‫دەكەیت و مخاتەبەی گەنج دەكەی‪ ،‬پێتدەوترێت پاشكۆی حزبن و‬ ‫دۆگمان و وابەستن بە سیاسەتی حزبێكی دیاریكراوەوە‪ ،‬هەر دوو‬ ‫لێكدانەوەكە ناواقیعییە‪ .‬نە هەرزكارن كە نەتوانن را و بۆچوونی‬ ‫خۆیان هەبێ بۆ چاككردنی حزبی خۆیان و كۆمەڵگەكەیان‪ ،‬نە ئەو‬ ‫پاشكۆ بوونەشین كە گەنج متمانەی پێمان نەبێ‪ .‬بەڵكو لە زۆرینەی‬ ‫خزمەتگوزارییەكان و كار و چاالكییەكانی یەكێتی الوان بۆ گەنجان‪،‬‬ ‫بۆ سەرجەم گەنجان بووە بەبێ ئینتمای حزبی‪ ،‬زێتریش ئەو گەنجانە‬ ‫لێی سودمەندبوونە كە هیچ ئینتمایەكیان بۆ یەكێتی الوان و خودی‬ ‫پارتی نەبووە‪ ،‬چونكە ئامانجی سەرەكی ئێمە خزمەتگردنی گەنجە‬ ‫نەك حزب‪.‬‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪161‬‬

‫‪2012/08/28‬‬

‫‪7‬‬

‫لە هەرێمی كوردستان ‪ 120‬هەزار كەمئەندام هەیە‬ ‫سەرۆكی كۆمەڵەی ژین‪ :‬بەشێكی زۆری هاوواڵتیان بەهۆی‬ ‫رووداوەكانی هاتوچۆوە كەمئەندام بوونە‬ ‫بەپێی ئامارێكی فەرمی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەاڵیەتی حكومەتی هەرێم‪ ،‬نزیكەی ‪ 120‬هەزار كەمئەندام بە هەموو جۆرەكانیەوە‬ ‫لە هەرێمی كوردستان هەیە‪ ،‬هاوكات ئەو رێژەیەش سەرجەمیان مانگانە موچە لە وەزارەتی ناوبراو وەردەگرن‪.‬‬ ‫دەكرێت رێژەی ئەو ئامارەی بە دەستكەوتووە زیاتریش بێت‪ ،‬بەاڵم رێژەكە تەنها ئەو كەمئەندامانە دەگرێتەوە كە ناوی خۆیان‬ ‫لە وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەاڵیەتی تۆمار كردووە‪ ،‬هەروەها بەپێی ئامارێكی فەرمی كۆمەڵەی ژین بۆ پەككەوتوانی دەست و‬ ‫پێ و كۆمەڵەی كەڕواڵاڵن و كۆمەڵەی كورتە بااڵكان و كۆمەڵەی بیركۆاڵن و كۆمەڵەی نابینایان‪ ،‬زیاتر لە ‪ 26363‬كەمئەندام لە‬ ‫كوردستان هەیە‪.‬‬ ‫بەدواداچون‪ :‬توانا شێخانی‬

‫عەباس ئەكرەم بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كاروكاروباری‬ ‫كۆمەاڵیەتی‪ ،‬بۆ پرس ئاشكرای ك��رد‪ ،‬كە تائێستا ‪ 120‬هەزار‬ ‫كەمئەندام لە هەرێمی كوردستان هەیە و مانگانە موچە لە وەزارەتی‬ ‫كاروكاروباری كۆمەاڵیەتی وەردەگرن‪ ،‬عەباس وتیشی «تەنها ئەو‬ ‫رێژەیە ناوی خۆیان لە وەزارەت تۆمار كردووە و دەكرێت كەمئەندامی‬ ‫تریش هەبێت‪ ،‬بەاڵم تائێستا ناوی خۆیان تۆمار نەكردبێت‪ ،‬بۆیە‬ ‫ئەو مەبەستەش رۆژانە بە بەردەوامی بنكەكانمان كراوەیە بۆ ئەو‬ ‫كەسانەی ناوی خۆیان تۆمار دەكەن»‪.‬‬ ‫دكتۆر خاڵس قادر وتەبێژی وەزارەت��ی تەندروستی حكومەتی‬ ‫هەرێم‪ ،‬هەرچەندە ئەوان هیچ ئامارێكی فەرمی وەزارەتیان النیە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫دەربارەی زیادبونی رێژەی كەمئەندامان بۆ پرس ئاماژەی بۆ ئەوەكرد‪،‬‬ ‫سااڵنە بەهۆی رووداوەكانی هاتوچۆوە نزیكەی ‪ 10‬هەزار خەڵك بریندار‬ ‫دەبێت و لەو رێژەیەش هەندێكی كەم ئەندام دەبێت‪ .‬هەروەها وتیشی‬ ‫«تەقینەوەی مینەكانیش هۆكارن بۆ زۆربوونی كەمئەندامان‪ ،‬ئەوە‬ ‫جگە لە هۆكارە زگماكییەكان»‪.‬‬ ‫مەسعود ئەنوەر‪ ،‬سەرۆكی كۆمەڵەی ژین بۆ پەككەوتوانی دەست‬ ‫و پێ‪ ،‬كە گەورەترین كۆمەڵەی كەمئەندامانە‪ ،‬رایگەیاند كە ‪18‬‬ ‫هەزار كەمئەندام لە كوردستان ئەندامی كۆمەڵەكەیانن و دەكرێت‬ ‫ئەو رێژەیەش زۆر زیاتربێت‪ ،‬بەاڵم تۆمار نەكرابن‪ .‬هەروەها مەسعود‬ ‫لەبارەی جیاكردنەوەی جۆری كەمئەندامیەكان‪،‬وتی «كەمئەندام هەیە‬ ‫حاڵەتەكەی زگماكییە‪ ،‬بەاڵم ئەو حاڵەتە رێژەكەی زۆر نییە‪ ،‬بەڵكو‬ ‫رێژە زۆرەكە بەهۆی رووداوەكانی هاتوچۆو تەقینەوەی مینەكانی‬ ‫ناوچە شاخاوییەكانە»‪.‬‬ ‫عەزیز یونس‪ ،‬سەرۆكی كۆمەڵی بێركۆاڵنی كوردستان‪ ،‬لەوبارەیەوە‬ ‫بە پرسی راگەیاند‪ ،‬كە لە هەولێر ‪ 2268‬بێركۆڵ‪ ،‬لە سلێمانی ‪432‬‬ ‫بێركۆڵ‪ ،‬لە دهۆك ‪ 1143‬بێركۆڵ‪ ،‬واتە كۆی گشتی ‪ 3843‬بێركۆڵ‬ ‫لە كوردستان هەیە‪.‬‬ ‫یادگار كەریم‪ ،‬سەرۆكی كۆمەڵەی نابینایانی كوردستان‪ ،‬لەبارەی‬ ‫ئاماری كۆمەڵەكەیان بۆ پرس وتی «نزیكەی (‪ )3000‬سێ هەزار نابینا‬ ‫لە هەرێمی كوردستان ناوی خۆیان الی ئێمە تۆمار كردووە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫سەرجەمیان موچە لە حكومەت وەرناگرن‪ ،‬چونكە ئەو نابینایانەی كە‬ ‫موچە وەردەگرن دەبێ رێژەی نەبینینیان لە ‪ %65‬بێت‪ ،‬دەنا لە خوار‬

‫بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی‬ ‫كاروكاروباری كۆمەاڵیەتی‪:‬‬ ‫‪ 120‬هەزار كەمئەندام لە كوردستان هەیە‪،‬‬ ‫سەرجەمیان موچە لە حكومەت وەردەگرن‬

‫ئەو رێژەیەوە سوودمەند نابێت»‪.‬‬ ‫دلشاد قادر‪ ،‬سەرۆكی كۆمەڵەی كورتەبااڵكانی كوردستان‪ ،‬لەبارەی‬ ‫ئاماری كورتە بااڵكانی كوردستان‪ ،‬بۆ پرس روونیكردەوە‪ ،‬كە لە‬ ‫هەولێر ‪ 460‬كورتە بااڵ هەیە‪ ،‬لە دهۆكیش ‪ 260‬كورتە بااڵ‪ ،‬لە‬ ‫سلێمانیش ئامارێكیان النەبوو‪ ،‬واتە كۆی گشتی ‪ 720‬كورتە بااڵ»‪.‬‬ ‫هەروەها بەپێی ئامارێكی كۆمەڵەی كەڕواڵاڵنی كوردستان‪ ،‬زیاتر لە‬ ‫‪ 800‬كەڕواڵڵ لە هەرێمی كوردستان هەیە‪.‬‬ ‫زیادبون یاخود جێگیربوونی ئامارەكان؟‬ ‫بەپێی زانیارییەكان‪ ،‬سااڵنە لە هەرێمی كوردستان نزیكەی ‪1500‬‬ ‫هاواڵتی بەهۆی رووداوەكانی هاتوچۆ و تەقینەوەی مینەكان كەمئەندام‬ ‫دەبن‪ ،‬ئەوەش جگە لە حاڵەتە زگماكییەكان‪ ،‬هەروەها سااڵنە بەشێك‬ ‫لە حاڵەتە كەمئەندامیەكان روویان لە زیادبوونە‪ ،‬وەك كەمئەندامانی‬ ‫دەست و پێ‪ ،‬نابینا‪ ،‬بیركۆڵ‪ ،‬هەروەها دوو جۆر حاڵەتی شاز هەیە‪،‬‬ ‫ئەوانیش كەمئەندامی كورتە بااڵ و كەڕواڵڵ‪ ،‬ئەو دوو حاڵەتە سااڵنە‬ ‫بە رێژەیەكی یەكجار كەم زیاد دەكەن‪.‬‬ ‫بۆ ئەو مەبەستەش‪ ،‬سەرۆكی كۆمەڵەی كورتە بااڵكانی كوردستان‬

‫سەرۆكی كۆمەڵەی بێركۆاڵنی كوردستان‪:‬‬ ‫‪ 3843‬بێركۆڵ لە كوردستان هەیە‬ ‫دەڵێت «كەمئەندامی كورتە بااڵ‪ ،‬زۆر كەمە‪ ،‬واتە چەند مانگ جارێك‬ ‫كەسێك پەیوەندیمان پێوە دەكات‪ ،‬واتە ئەوەی هەیە تۆماركراوە»‪.‬‬ ‫بەاڵم سەرۆكی كۆمەڵەی ژین و نابینایان و بیركۆاڵن‪ ،‬ئاماژە‬ ‫بەوەدەكەن‪ ،‬كە رۆژانە ئامارەكەیان روو لە زیادبوونە‪ ،‬بە تایبەت‬ ‫كەمئەندامانی دەست و پێ‪.‬‬ ‫سەبارەت بە زیادبونی رێژەی كەمئەندامان عەباس ئەكرەم وتی‬ ‫«پێشتر لە شارەكان جۆری كەمئەندامان جیاواز بوو‪ ،‬بۆ نمونە لە‬ ‫شوێنی وەها بوو ‪ 10‬جۆری كەمئەندام هەبوو‪ ،‬بەاڵم ئێستا لە هەموو‬ ‫كوردستان یەك جۆرە‪ ،‬بۆیە رێژەكە زیادبووە‪ ،‬هەروەها زۆر كەمئەندام‬ ‫هەبوو نەیدەزانی موچە هەیە‪ ،‬بۆیە ناوی خۆی تۆمار نەكردووە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئێستا بە پێچەوانەوەیە»‪.‬‬ ‫مەرجی بون بە كەمئەندام‬ ‫مەرجی ب��وون بە ئەندام لە كۆمەڵەكانی كەمئەندامان‪ ،‬لە‬ ‫كۆمەڵەیەك بۆ كۆمەڵەیەكی تر جیاوازە‪ ،‬بۆ نمونە مەرجی بوون بە‬ ‫ئەندام لە كۆمەڵەی ژین بۆ دەست و پێ‪ ،‬دەبێ رێژەی كەمئەندامی‬ ‫لە سەرووی ‪ %50‬بێت‪ ،‬ئەگەر لەو رێژەیەش بە خوارەوە بوو‪ ،‬دەچێتە‬ ‫چوارچێوەی خاوەن پێداویستی تایبەت‪ .‬هەروەها مەرجی بوون بە‬

‫ئەندام لە كۆمەڵەی نابینایان‪ ،‬دەبێ رێژەی بینینی نابینایەكە لە ‪%50‬‬ ‫بێت و نابێت تەمەنی لە شەش ساڵ كەمتر بێت و لە شەست ساڵیش‬ ‫زیاتر نەبێت‪ .‬بەاڵم ئەندام بوون لە كۆمەڵەكانی تری وەك كەڕواڵالن و‬ ‫بیركۆاڵن و كورتە بااڵیان‪ ،‬پێویست بەو رێژەیە ناكات‪ ،‬چونكە مەرجی‬ ‫بوون بە ئەندام ئاشكرایە‪.‬‬ ‫مەسعود ئەنوەر‪ ،‬سەرۆكی كۆمەڵەی ژین‪ ،‬گلەیی لە لێژنەی‬ ‫پزیشكی دەك��ات‪ ،‬كە رێژەكانی كەمئەندامان دیاری دەك��ات‪ ،‬ئەو‬ ‫دەڵێت «زۆر كەس هەبووە‪ ،‬رێژەی كەمئەندامیەكەیان كەمبووە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەوان رێژەیەكی زۆریان نوسیوە‪ ،‬بۆیە پێویستە لەالیەن وەزارەتی‬ ‫تەندروستییەوە لێژنەیەكی شارەزاتر و جدیتر دابنێن‪ ،‬بۆ ئەوەی‬ ‫بەڕاست و دروستی رێژە و جۆری كەمئەندامیەكان دیاری بكات»‪.‬‬ ‫هاوكات دەربارەی هەمان پرسیش‪ ،‬سەرۆكی كۆمەڵەی نابینایان‬ ‫دەڵێت «هەر كەسێك رێژەی بینینی لە خوارووی ‪ %60‬بوو‪ ،‬ئەوا الی‬ ‫ئێمە ناوی تۆمار ناكرێت و لە هیچ موچەیەكیش سوودمەند نابێت»‪.‬‬ ‫كێشەوگرفتەكانی كەمئەندامان‬ ‫تائێستاش لە كوردستان نەتوانراوە‪ ،‬سەرجەم ماف و ئیمتیازات‬ ‫بۆ كەمئەندامان دابینبكرێت‪ ،‬هەروەها دەبینین رۆژانە توشی دەیەها‬ ‫كێشەوگرفت دەبنەوە‪ ،‬بە تایبەتی كە��ئەندامانی نابینا و بیركۆاڵن‬ ‫و كەڕواڵاڵن‪ ،‬لەوبارەیەوە بەرپرسانی هەرسێ كۆمەڵەكە‪ ،‬لە رێگەی‬ ‫هەفتەنامەی پرسەوە‪ ،‬داوا لە الیەنی پەیوەندیدار دەكەن قوتابخانەی‬ ‫تایبەتیان بۆ بكرێتەوە‪ ،‬بۆ ئەوەی وەكو كەسێكی ئاسایی درێژە بە‬ ‫خوێندن بدەن‪ ،‬هەروەها بەشداربن لە پۆستە ئیدارییەكانی حكومەت‪.‬‬ ‫یادگار كەریم‪ ،‬سەرۆكی كۆمەڵەی نابینایان‪ ،‬دەڵێت «داواكارم‬ ‫الیەنی پەیوەندیدار بۆ زیاتر خزمەتكردن و گرنگیدان بە كەمئەندامان‬ ‫قوتابخانەی تایبەتیان بۆ بكاتەوە بۆ ئەوەی وەكو كەسێكی ئاسایی‬ ‫درێژە بە خوێندن بدەن‪ ،‬و لە زۆركاروباردا حیسابی تایبەتیان بۆ‬ ‫بكرێت»‪.‬‬ ‫عەزیز یونس‪ ،‬سەرۆكی كۆمەڵەی بێركۆاڵنیش داواكارە‪ ،‬یاسای‬ ‫ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندامان بچێتە واری جێبەجێكردنەوە‪ ،‬بۆ‬ ‫ئەوەی كەمئەندامانیش وەكو كەسێكی ئاسایی بژین و كێشەوگرفتیان‬ ‫نەمێنێت‪.‬‬

‫وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی‪:‬‬ ‫سااڵنە بەهۆی رووداوەكانی هاتوچۆوە زیاتر‬ ‫لە ‪ 10‬هەزار هاوواڵتی بریندار دەبن‪ ،‬بەو‬ ‫رێژەیەش هەندێكیان كەمئەندام دەبن‬


‫‪8‬‬

‫ژماره‌ ‪161‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2012/08/28‬‬

‫محەمەد شێخانی‪ ،‬بەرپرسی پەیوەندییەكانی حزبی‬ ‫شیوعی كوردستان‪ ،‬لەو دیدارەیدا لەگەڵ هەفتەنامەی‬ ‫پرس‪ ،‬باس لە قەیرانی جەماوەری حزبەكەیان دەكات و‬ ‫نایشارێتەوە كە ئێستا لە قەیرانی دابەزینی جەماوەردان‪.‬‬ ‫ئاشكراشی دەكات لە ئێستادا خەریكی دامەزراندنی كەناڵی‬ ‫ئاسمانین‪ .‬نیگەرانیشی خۆیشی دەرب��ڕی ل��ەوەی كە لە‬ ‫هەندێك كۆبونەوەی حزبەكان بەشدارییان پێناكرێت‪.‬‬ ‫دیدار‪ :‬پرس‬

‫محەمەد شێخانی‪ ،‬بەرپرسی پەیوەندییەكانی حزبی شیوعی كوردستان‪:‬‬

‫یەكگرتو و بزوتنەوە زۆر هەڵەن ئەگەر بڵێن ئێمە بۆ یەكەمجار سكرتێری‬ ‫حزبمان گۆڕیوە‬

‫رەتیشی دەكاتەوە كە یەكگرتووی ئیسالمی و بزوتنەوەی‬ ‫ئیسالمی یەكەم حزب بووبێتن كە سكرتێری حزبیان گۆڕیبێت‪.‬‬

‫پ��رس‪ :‬لە م��اوەی راب��ردوو ئێوە كۆنگرەی خۆتان بەست‪،‬‬ ‫كۆنگرە چی گۆڕی؟‬ ‫شێخانی‪ :‬لە كۆنگرەی ئەمجارەماندا‪ ،‬بڕیارماندا كۆمەڵێك‬ ‫گۆڕانكاری بكەین‪ ،‬بۆ نمونە پێشتر یەك ئافرەت ئەندامی‬ ‫سەركردایەتی حزب بوو ئێستا بۆتە چوار ئافرەت‪ ،‬هەروەها‬ ‫پێشتر ئافرەت نەبوو لە مەكتەبی سیاسی‪ ،‬ئێستا هەیە‪ ،‬ئەنجامی‬ ‫كۆنگرەش زۆر ئاسایی بوو ئێمە رازی بوین پێی‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬زۆرێك لە چاودێرانی سیاسی و رۆژنامەنوسان پێیان‬ ‫واب��وو ئەمجارەش سكرتێری حزبتان دەگ��ۆڕدرێ��ت‪ ،‬ب��ەاڵم بە‬ ‫پێچەوانەوە نەگۆڕدرا‪ ،‬ئێوە چی دەڵێن؟‬ ‫شێخانی‪ :‬هەڵبژاردنەوەی كەسانی پێشتر ئیرادەی كۆنگرە‬ ‫بووە‪ ،‬هەروەها هەڵبژاردنەوەی هاوڕێ كەمال شاكر‪ ،‬بە دەنگی‬ ‫زۆرینەی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی حزب بووە‪.‬‬ ‫پ��رس‪ :‬پێش ئ��ەوەی ئێوە كۆنگرە ببەستن‪ ،‬یەكگرتو و‬ ‫بزوتنەوەی ئیسالمی‪ ،‬كۆنگرەیان بەست‪ ،‬بەاڵم كەسی یەكەمی‬ ‫حزبیان گۆڕی‪ ،‬رای تۆ لەوبارەوە چییە؟‬ ‫شێخانی‪ :‬ئەگەر ئەوان پێیان وابێ تاكە حزبن لە كوردستان‬ ‫كە كەسی یەكەمی حزبیان گۆڕیوە‪ ،‬ئەوا زۆر هەڵەن‪ ،‬چونكە‬ ‫حزبی شیوعی تاوەكو ئێستا سێ جار كەسی یەكەمی گۆڕدراوە‪،‬‬ ‫هەروەك ئاماژەم پێیدا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی كۆمیتەی‬ ‫ناوەندی حزب هاوڕێ كەمال هەڵبژێردراوەتەوە‪ ،‬ئەوەش ئەوە‬ ‫دەسەلمێنێت دیارە جێگای متمانەی هەمو الیەك بووە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬بۆچی لە ناو حزبی شیوعیدا كەمتر ملمالنێ لەسەر‬ ‫پۆستی سكرتێر‪ ،‬هەیە؟‬ ‫شێخانی‪ :‬لە ناو حزبی شیوعیدا‪ ،‬شتێك نیە ناوی سكرتێربێت‪،‬‬

‫هەڵبژاردنی پێشوو ‪ 25‬هەزار دەنگمان‬ ‫هێنا‪ ،‬ئەگەر لە داهاتوودا بیكەینە ‪35‬‬ ‫هەزار‪ ،‬ئەوە سەركەوتنە‬

‫بەڵكو هەموومان ئەندامی حزبین‪ ،‬تاوەكو ئێستا لە ناو حزبیشدا‬ ‫هیچ جۆرە ملمالنێیەك نەبوە لەسەر هیچ پۆستێك‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬زۆرج��ار ئێوە رەخنەی ئەوەتان لێدەگیرێت‪ ،‬كە لە‬ ‫رووداوە سیاسیەكان رۆڵتان نیە؟‬ ‫شێخانی‪ :‬لەسەرجەم رووداوەك���ان رۆڵمان هەبووە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫دوو فاكتەری سەرەكی هەیە بۆ بینینی رۆڵەكان‪ ،‬ئەوەی كە‬ ‫لە راگەیاندنەكانەوە دەبیندرێت‪ ،‬هەروەها ئەو كارانەی كە‬ ‫هەڵسوڕاوەكانی حزب لە شاروشارۆچكەكان دەیكەن‪ ،‬حزبی‬ ‫شیوعی ئەو راگەیاندنە زەبەالحەی نیە‪ ،‬كە بیروبۆچونەكانی‬ ‫شیوعی بە خەڵك بگەیەنێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬رەخنەی ئەوەتان لێدەگیرێت‪ ،‬كە بەو بودجە زەبەالحەی‬ ‫وەریدەگرن‪ ،‬تائێستا كەناڵێكی ئاسمانیتان نییە؟‬ ‫شێخانی‪ :‬بە بەراورد لەگەڵ ئەو خەباتەی هەمانە‪ ،‬بودجەیەكی‬ ‫زەبەالح وەرناگرین‪ ،‬دەیانجار وتومانە مانگانە ‪ 400‬ملیۆن دینار‬ ‫وەردەگرین‪ ،‬هاوكات لەسەرجەم شاروشارۆچكەكانی كوردستان‬ ‫بارەگامان هەیە‪ ،‬لە ئێستاشدا بڕیارمانداوە سەتەالیت دابنێین‪،‬‬ ‫ئیتر خەڵك ئەو قسەیەشی نامینێت‪.‬‬ ‫پ���رس‪ :‬ب��ۆچ��ی ئ��ێ��وە ل��ە زۆرب���ەی ك��ۆب��ون��ەوەك��ان��ی حزبە‬ ‫كوردستانیەكان بەشداریتان پێناكرێت؟‬ ‫شێخانی‪ :‬رەخنەمان لەوە هەیە‪ ،‬بەاڵم لە زۆر كۆبونەوەش‬ ‫بەشداریمان پێكراوە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬بودجەكەتان‪ ،‬بە بەراود لەگەڵ رێژەی جەماوەرتان‪،‬‬ ‫ئایا زۆر نیە؟‬ ‫شێخانی‪ :‬رێ��ژەی ج��ەم��اوەرم��ان باشە و خەڵك بە هەڵە‬ ‫تێگەیشتووە كە دەڵێن شیوعی ج��ەم��اوەری نەماوە‪ ،‬دوای‬ ‫هەرەسی یەكێتی سۆڤیەت لە هەموو دونیا شیوعیەت ئاستی‬ ‫جەماوەری داب��ەزی‪ ،‬بۆیە ئێمەش ئەو حزبە نین كە لە پێش‬ ‫راپەڕیندا هەبوین‪.‬‬ ‫پ��رس‪ :‬دەوت��رێ��ت‪ ،‬حزبی شیوعی ل��ە قەیرانی نەبوونی‬ ‫جەماوەردایە‪ ،‬ئایا وایە؟‬ ‫شێخانی‪ :‬زۆر راستە‪ ،‬نەشمان وتووە لەو قەیرانەدانین‪ ،‬بۆ‬ ‫رێكخستنەوەشی پێویستیمان بە ئالیەتێكی بەهێزە‪ ،‬هەروەها‬ ‫لە ئێستادا دەسەاڵت بە هەزارەها كەس دادەمەزرێنێت‪ ،‬ئەوەش‬ ‫هۆكارە بۆ بەرزبونەوەی رێژەی جەماوەر و نەبوونی جەماوەری‬

‫ئێمە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئایا لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا‪ ،‬دەتوانن دەنگی‬ ‫پێویست بهێنن؟‬ ‫شێخانی‪ :‬لە هەڵبژاردنی رابردوو ‪ 25‬هەزار دەنگمان هێنا‪،‬‬ ‫ئەگەر لە هەڵبژاردنی داهاتوو بیكەینە ‪ 35‬هەزار بە بڕوای من‬ ‫ئەوە سەركەوتنە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬دەربارەی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و‬ ‫بەغدا‪ ،‬ئێوە چی دەڵێن؟‬ ‫شێخانی‪ :‬دەبێت پێداگری بكەین لەسەر وەرگرتنی مافەكانمان‪،‬‬ ‫پێویستە مەسەلەی ماددەی ‪ 140‬و نەوت و غاز و پێشمەرگە‬ ‫یەكالببێتەوە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬بەشێك لە حزبە كوردستانیەكان‪ ،‬هۆكاری كێشەكان بۆ‬ ‫دەسەاڵت دەگەڕێننەوە‪ ،‬ئێوە چی دەڵێن؟‬ ‫شێخانی‪ :‬ئێمە لەو شەڕە دووری��ن‪ ،‬دەكرێت بڵێین ئەدای‬ ‫پەرلەمانتارەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران وەكو پێویست نیە‪،‬‬ ‫بەاڵم دەستی تۆمەت بۆ الیەنێكی سیاسی درێژبكەین ئەوە نابێت‪.‬‬ ‫پ��رس‪ :‬باسی ئ��ەوەت ك��رد‪ ،‬كە دوورن لەو ش��ەڕە‪ ،‬دەكرێ‬ ‫بپرسین بۆ دوورن؟‬ ‫شێخانی‪ :‬ئەو الیەنانەی دەیانەوێ شەڕە دندوك بكەن‪ ،‬ئێمە‬ ‫لێیان دوورین‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬زۆرج��ار حزبی گ��ۆڕان‪ ،‬بەوە تۆمەتبار دەكرێت‪ ،‬كە‬ ‫هەندێك قسە دەكات لە بەرژەوەندی كوردانیە‪ ،‬بۆ نمونە لەبارەی‬ ‫گرێبەستە نەوتیەكان و مالیكی و شەهرستانی چی دەڵێن‬ ‫ئەوانیش وا دەڵێن‪ ،‬رای تۆچیە؟‬ ‫شێخانی‪ :‬هەر كەسێك باوەڕی وابێت‪ ،‬شەهرستانی راستگۆیە‬ ‫بەهەڵەدا چووە‪ ،‬بۆیە ناكرێت قسەكانی مالیكی و شەهرستانی‬ ‫بە هەند وەربگرێت و بڵێن ئەوان راست دەكەن و ئێمە راست‬ ‫ناكەین‪ ،‬راستە لە كوردستان كێشەمان هەیە‪ ،‬بەاڵم دەبێت لە‬ ‫رێگەی دانیشتن و گفتوگۆوە چارەسەر بكرێت‪ ،‬بۆیە نابێت كارێك‬ ‫بكەین ئاو لە ئاشی خۆمان بكەین‪.‬‬

‫ئەو الیەنانەی دەیانەوێ شەڕە دندوك‬ ‫بكەن‪ ،‬ئێمە لێیان دوورین‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪161‬‬

‫‪2012/08/28‬‬

‫‪9‬‬

‫هێرش محەمەد خۆشناو‪ ،‬سەرۆكی كۆمپانیای یوناتید میدیا‪:‬‬

‫میدیای كوردی لە نێوان ئازادی و‬ ‫بەڕەاڵیی بزر بووە‬ ‫دیمانە‪ :‬محەمەد عومەر‬

‫لە دیمانەیەكی هەفتەنامەی (پ��رس)دا هێرش محەمەد‬ ‫خۆشناو‪ ،‬سەرمایەدار و سەرۆكی كۆمپانیای یوناتید میدیا و‬ ‫خاوەنی كەناڵی هەولێر‪ ،tv‬لە بری وشەی «بەڕەاڵیی» بۆ‬ ‫ئێستای میدیای كوردی‪ ،‬وشەی «فەلەتان» بەكاردهێنێ‪،‬‬ ‫هەروەها دەڵێ «كەناڵی هەولێر بەبێ ئامانج نییە»‪ .‬ئەوەش‬ ‫ڕەتدەكاتەوە كە داخستنی گۆڤاری «سەكۆی تۆ» پەیوەست‬ ‫بێت بە شێرزاد عەبدولڕەحمانەوە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬هەڵسەنگاندنتان بۆ ئێستای میدیای كوردی چییە؟‬ ‫خۆشناو‪ :‬میدیای كوردی لە نێوان ئازادی و بەڕەاڵیی دا بزر‬ ‫بووە‪ ،‬ئەگەر باسی ئازادی میدیا بكەین‪ ،‬لە راستیدا ئازادیەكی‬ ‫باش هەیە‪ ،‬بەاڵم ئەگەر باسی بەرەاڵیی بكەین‪ ،‬بە داخەوە لە‬ ‫هەندێك شوێن بەڕەاڵییە‪ ،‬فەلەتان هەیە‪ ،‬نازانم فەلەتان بە‬ ‫كوردی چی پێدەڵێن‪ ،‬وشەی بەرەاڵیی تۆزێك ناخۆشە‪ ،‬بەڵكو‬ ‫بڵێین فەلەتان هەیە‪ ،‬ئەو فەلەتانە وای كردووە هەتا میدیای‬ ‫ئازادیش بزر بێت و لەناوی ببات و سەری بشێوێنێ‪ ،‬لەوانەی‬ ‫كە ئازادن لەوانەی كە تووشی فەلەتان بوون‪.‬‬ ‫پ��رس‪ :‬ل��ە ن��ێ��وان ئ��ەو (ب��ەڕەاڵی��ی��ە)ی ك��ە باست كرد‬ ‫بەرپرسیارێتی دەكەوێتە سەر شانی كێ؟‬ ‫خۆشناو‪ :‬هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە خەڵكەكە دڵی‬ ‫زۆر پڕە و داواكاری هەیە و زۆر داواكاری بۆ جێبەجێ نەبووە‪،‬‬ ‫بۆیە پەنا دەباتەبەر میدیا‪ ،‬میدیاش لەبەر حەماسەتی خۆی‪،‬‬ ‫وای لێدێت تووشی ئەو فەلەتانە دێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬بواری میدیا لە كوردستاندا ئەو قازانجەی زۆرەی‬ ‫نییە‪ ،‬بەڵكو زەرەری زیاترە وەك لە قازانج‪ ،‬پرسیارەكە ئەوەیە‬ ‫چۆنە ئێوە سەرمایەی خۆتان لەم بوارە خستۆتەگەڕ؟‬ ‫خۆشناو‪ :‬هەموو میدیایەك مەبەستێكی هەیە‪ ،‬میدیا نییە‬ ‫بەبێ ئامانج‪ ،‬ئەو كەسەی دەڵێ میدیاكارم و میدیا دەكەم لە‬ ‫پێناوی قازانجی پارە و سەرمایە‪ ،‬ئەوە قەت راست نییە‪ ،‬لە‬ ‫كوردستاندا میدیا بەو رادەیە قازانج ناكات‪ ،‬بەڵكو ئامانجێكی‬ ‫هەیە‪ ،‬ئەوجا ئامانجەكەی بابڵێین پاڵپشتی و دەعمە لە بۆ هەر‬ ‫بابەتێك چ سیاسی‪ ،‬ئابوری و ‪...‬بێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬كۆمپانیای یوناتید میدیا خاوەنی مانگی دەستكردە‬ ‫یاخود پشكدارە؟‬ ‫خۆشناو‪ :‬ئێمە نوێنەری چەندین مانگی دەستكردین‪،‬‬ ‫هەروەها خزمەتگوزاری مانگەكان دەكەین بۆ چەندین كەناڵە‬ ‫تەلەڤیزیۆنەكانی ئاسیا تەنانەت لە كوردستانیش‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬دەوترێت كەناڵی هەولێر‪ tv‬كەناڵێكی ئاسمانی بە‬ ‫ناوەڕۆك لۆكاڵییە؟‬ ‫خۆشناو‪ :‬ئەوە زۆر راستە‪ ،‬لەبەر ئەوەی كە ئامانجەكەی‬

‫ئێمە ئەوەیە‪ ،‬دەمانەوێت دەنگی ئێمە بۆ خەڵكی كوردستانی‬ ‫راستەقینە بێت‪ ،‬خەڵكی كوردستانی راستەقینە ئەو كەسەیە‬ ‫خەڵكی ناوەراست و بن ناوەراستە‪ ،‬تەماشای سەرەوە مەكە‪،‬‬ ‫سەرەوە یەكجار ئەوەندە زۆر نین‪ ،‬ئەوانە زۆر خۆیان پێ لەسەر‬ ‫ئاستێكی بەرزە‪ ،‬ئێمە لەگەڵ زۆرینەی خەڵكین‪ ،‬منیش یەكێكم‬ ‫لەوانە لە ناوەراست و بن ناوەراست‪ ،‬بۆیە ئێمە خزمەت بەو‬ ‫خەڵكە دەكەین كە خەڵكی ئێمەن‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬كەناڵی هەولێر‪ tv‬خۆی لەبەرنامە سیاسیەكان بە دوور‬ ‫دەگرێت‪ ،‬ئایا ئەوە پەیوەندی بە ئەدای ستافی كەناڵەكەوە‬ ‫هەیە یاخود پەیوەندی بە چوارچێوەی سیاسەتی كەناڵەكەوە‬ ‫هەیە؟‬ ‫خۆشناو‪ :‬ئێمە خۆمان لە سیاسەت بە دوور ناگرین‪ ،‬بەڵكو‬ ‫چووینە ناو سیاسەت و سیاسەتیشمان كردووە‪ ،‬بەاڵم دیسان‬ ‫دەوروبەر و شوێنی ئێمە جیاوازە لەگەڵ شوێنی تر‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬جەنابتان لیستێكی هەڵبژاردنتان دروست كردووە‬ ‫دەوترێت لە كاتی دەستپێكردنی كەمپینەكانی هەڵبژاردندا‬ ‫كەناڵی هەولێریش بانگەشەی هەڵبژاردن دەكات؟‬ ‫خۆشناو‪ :‬ئێمەش ئامانجێكمان هەیە‪ ،‬دانانی تەلەڤیزیۆنێكی‬ ‫ئاسمانی وەكو هەولێر‪ tv‬بەدڵنیایەوە بەبێ ئامانج نییە‪ ،‬راستە‬ ‫من سەرۆكی لیستێكی هەڵبژاردنم‪ ،‬بەڵكو كیانێكی سەربەخۆیە‬ ‫بۆ هەموو هەڵبژاردنەكانە‪ ،‬لە هەر كات و ساتێك‪ ،‬بۆ هەر‬ ‫هەڵبژاردنێك‪ ،‬چ پارێزگاكان بێت چ شارەوانیەكان بێت چ‬ ‫هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستان یان عێراق بێت‪ ،‬ئێستا لەسەر‬ ‫ئاستی هەولێر دەستمان پێكردووە و جوڵەمان كردووە لەسەر‬ ‫ئاستی سلێمانی و دهۆك لە داهاتووش لە كەركوك‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬هەولێر‪ tv‬بەرنامەیەكی خێرخوازی هەیە بەناوی‬ ‫دەستبار‪ ،‬ئ��ەم بەرنامە خێرخوازییانە رەخ��ن��ەی زۆری��ان‬ ‫لێدەگیرێت بە شكاندنی شكۆی مرۆڤەكان ناوی دەبەن ڕای‬ ‫جەنابتان؟‬ ‫خۆشناو‪ :‬ئێمە وای بۆ ناچین‪ ،‬ئێمە نەمانوتووە یارمەتی‪،‬‬ ‫دەڵێن دەستبار‪ ،‬ئەگەر بگەڕێیەوە سەر وشەكە واتە دەست‬ ‫لەناو دەست بۆ هەڵستانەوە‪ ،‬ئێمە دەستی دەگرین بۆ ئەوەی‬ ‫هەڵسێتەوە‪.‬‬ ‫بتەوێ و نەتەوێ دەسەاڵت زۆر پێیانناخۆشە‪ ،‬لەبەر ئەوەی‬

‫ئەو كەسەی دەڵێ میدیاگەری لە پێناوی‬ ‫قازانجی پارە و سەرمایە دەكەم ئەوە‬ ‫قەت راست نییە‬

‫واقعێك ڕوون دەكەینەوە‪ ،‬دەبوایە ئەو واقیعە نەبێت لە‬ ‫كوردستان‪ ،‬ئەویش بوونی خەڵكێكی كەمدەرامەت و نەخۆش‬ ‫و بێ توانا‪ ،‬لە شوێنێكی وەك كوردستانی دەوڵەمەند لە پێنج‬ ‫شەش الوە سەرمایەی بۆ دێت‪ ،‬لە بودجەی بەغدا‪ ،‬نەوتی بە‬ ‫هەدەرچووی كوردستان‪ ،‬دەیان كۆمپانیای زەبەالح كە لێرە‬ ‫وەبەرهێنان دەك��ەن‪ ،‬پارە و خێراتی ئەو میللەتە دەخۆن‪،‬‬ ‫بێجگە لەوەش بوونی بەسەدان داهاتی بچووك بچووك لە‬ ‫هەرێمی كوردستان‪ ،‬جێگای داخە كە ئەو خەڵكە هەژارە هەیە‪،‬‬ ‫بۆیە دیسان دەڵێم دەسەاڵت هەر لە سلێمانیەوە تا دەگاتە‬ ‫دهۆك‪ ،‬لە حاجی ئۆمەرانەوە تا پشت كەركوك دەبوایە ئەو‬ ‫خەڵكە هەژارەی تێدا نەبوایە‪.‬‬ ‫ئەوانە بە ویستی خۆیان دەیانەوێت بێنە سەرشاشە‪ ،‬ئەگەر‬ ‫سەیری لیستەكە بكەی خەڵك تا ساڵی ‪ 2016‬خۆی ناونووس‬ ‫كردووە بۆ ئەوەی بەشداری بەرنامەكە بكات‪ .‬ئێمە دەموچاوی‬ ‫منداڵ بزر دەكەین تا ‪ 18‬ساڵی‪ ،‬ئەوانی تر پشت ‪ 18‬ساڵی‬ ‫خاوەن بڕیارن دەموچاویان نیشان بدەین یان نا‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬دەوترێت تا ئێستا میدیای هەولێر نەیتوانیوە لە ڕووی‬ ‫بوێرییەوە ملمالنێی میدیای سلێمانی بكات‪ ،‬ڕای جەنابتان؟‬ ‫خۆشناو‪ :‬راستە پانتای ئازادی میدیا لە سلێمانی زیاترە‬ ‫لەوەی كە لە هەولێر هەیە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬هۆكاری راگرتنی گۆڤاری (سەكۆی تۆ)چی بوو؟‬ ‫خۆشناو‪ :‬ئەمڕۆ ئاشكرای ناكەین‪ ،‬بەاڵم رۆژێك دێت ئاشكرای‬ ‫دەكەین‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬دەوترێت ئەم گۆڤارە تەنیا بۆ بێكار نەبوونی شێرزاد‬ ‫عەبدولڕەحمان دەركرا‪ ،‬ئەوكاتە گۆڤاری هەرێمی كوردستان‬ ‫داخرا كە لە رۆژنامەی خەباتیش وەرنەگیرا‪ ،‬بووە سەرنووسەری‬ ‫سەكۆی تۆ‪ ،‬ب��ەاڵم كاتێك ب��ووە بەرێوەبەری نووسین لە‬ ‫رۆژنامەی هەولێر گۆڤارەكەی ئێوەش راگیرا‪ ،‬واتە گۆڤارەكە‬ ‫پەیوەست بوو بە شێرزادەوە؟‬ ‫خۆشناو‪ :‬نەخێر وانییە‪ ،‬كاك شێرزاد برایەكی خۆشەویستی‬ ‫ئێمەیە‪ ،‬من بە تەكلیف و تكا شێرزاد عەبدولرەحمانم هێنا كە‬ ‫ئەو گۆڤارە بە دەست بگرێت‪ ،‬ئەو گۆڤارە پێش كاك شێرزاد‬ ‫بوو‪ ،‬بەاڵم راستە كاك شێرزاد دەستی پێكرد‪ ،‬بەاڵم پاش‬ ‫كاك شێرزادیش ئەم گۆڤارە بەردەوام بوو‪ ،‬سێ ژمارەی تری‬ ‫لێدەرچوو‪ ،‬بە كاك شێرزادەوە پەیوەست نەبوو‪ ،‬بەاڵم كاك‬ ‫شێرزاد هۆكارێك بوو بۆ سەركەوتنی ئەو گۆڤارە‪ ،‬سەركەوتنی‬ ‫ئەو گۆڤارەش بووە هۆی راگرتنی‪.‬‬ ‫هیچ گۆڤارێك لە هەولێر ناتوانێ ئەو جورئەت و بوێرەی‬ ‫هەبێت كە سەكۆی تۆ هەیبوو‪ ،‬بۆ زانیاریتان سەكۆی تۆ‬ ‫ماوەیەكی تر دەردەچێتەوە‪.‬‬


‫‪10‬‬

‫ژماره‌ ‪161‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2012/08/28‬‬

‫دراما كوردییەكان‪ ،‬نەیانتوانی پێگەی دیوگمان و جوموونگ لەق بكەن‬ ‫بەپێی ئەنجامی راپرسیەك‪ ،‬لە رەمەزاندا لە ‪ %75‬خەڵك سەیری درامای دۆبالژكراوە‬ ‫كۆرییەكانیان كردووە‪ ،‬لە ‪ %25‬خەڵك سەیری دراما كوردییەكانیان كردووە؟‬ ‫راپۆرت‪ :‬پرس‬ ‫ئەگەرچی لە رەمەزانی ئەمساڵدا‪ ،‬زۆرترین زنجیرە درامای كوردی لە كەناڵەكان‬ ‫پەخشكرا‪ ،‬بەاڵم نەیانتوانی شوێنی دراما دۆبالژكراوە كۆرییەكان لەق بكەن‪،‬‬ ‫بە تایبەتی هەردوو زنجیرە درامای دیوكمان و جومونگ‪ ،‬كە زۆر زیاتر لە دراما‬ ‫كوردییەكان بینەریان هەبوو‪ ،‬لەالیەن خۆشیانەوە بینەران و هونەرمەندان و‬ ‫رەخنەگرانی بواری هونەری‪ ،‬نكۆڵی لەوەناكەن كە دراما كۆرییەكان زاڵن بەسەر‬ ‫درامای كوردیدا‪ ،‬بە جۆرێك لە ‪ %75‬خەڵك سەیری دراما كۆرییەكان دەكەن‬ ‫و ‪ %25‬خەڵك سەیری دراما كوردییەكان دەكەن‪ ،‬هونەرمەندێكیش هۆكارەكەی‬ ‫بۆ نەبونی دەق و سیناریۆ و دەرهێنەری بە توانا دەگەڕێنێتەوە و ئاماژە‬ ‫بەوەدەكات كە تاوەكو ئێستا بەرهەمەكان لە ئاست تموحی بینەردا نییە‪ ،‬بۆیە‬ ‫ناچارە سەیری درامای دۆبالژكراوی كۆری بكات‪.‬‬ ‫هۆكاری پڕبینەری دراما دۆبالژكراوە كۆرییەكان‬ ‫بەشێك لە پسپۆڕانی بواری دراما‪ ،‬هۆكاری سەركەوتن و سەیركردنی درامای‬ ‫دۆبالژە كۆرییەكان‪ ،‬بۆ بەهێزی و ئەزمونی خودی ئەكتەر و دەرهێنەرەكان‬ ‫دەگەڕێننەوە‪ ،‬هەروەها لەالیەن خۆشیانەوە بینەران هۆكاری سەیركردنی ئەو‬ ‫دراما كۆرییانە بۆ نەبوونی بەرهەمی بەهێزی خۆماڵی دەگەڕێننەوە‪ ،‬ئاماژە بەوە‬ ‫دەكەن كە تاوەكو ئێستا سیناریۆنوس و دەرهێنەرەكان نەیانتوانیوە بەرهەمێكی‬ ‫وا پێشكەش بكەن كە تێنویەتی بینەر بشكێنن‪.‬‬ ‫رۆنیاس كەریم‪ ،‬قوتابی زانكۆ كە بینەرێكی بەردەوامی دراما كۆرییەكانە‬ ‫بە تایبەتی درامای جومونگ‪ ،‬لەبارەی هۆكاری سەیركردنی ئەو درامایەوە‬ ‫وتی «دراما كۆرییەكان چ لە رووی جلوبەرگ و چ لە رووی هەڵسوكەوتەوە‬ ‫لەگەڵ كۆمەڵگای كوردیدا دەگونجێت‪ ،‬هەروەها كارەكتەری ناو درامایەكانیش‬ ‫زۆر بەهێزن و هەمیشە نائومێد نین و دەیانەوێت بە هێز و توانای خۆیان بە‬ ‫ئاواتەكانیان بگەن‪ ،‬ئەوەش پێچەوانەوەیە لەگەڵ ناوەڕۆكی دراما كوردییەكان‪،‬‬ ‫دەتوانم بڵێم سوودی زۆرم لە دراما كۆرییەكان بینیوە‪ ،‬بەاڵم تائێستا نەمتوانیوە‬ ‫تەنها سوودێك لە دراما كوردییەكان وەربگرم»‪.‬‬ ‫ناوبراو لەبارەی سەیر نەكردنی دراما كوردییەكان وتی «ناوەڕۆكی دراما‬ ‫كوردییەكان زیاتر دووبارەن‪ ،‬بەداخەوە تاوەكو ئێستا نەتوانراوە درامایەك‬ ‫بەرهەمبهێندرێت كاریگەری بەسەر بینەر جێبهێڵێت‪ ،‬هەربۆیەش لە رەمەزاندا‬ ‫سەیری هیچ درامایەكی كوردیم نەكرد»‪.‬‬ ‫محمد حوسێن‪ ،‬یەكێكی ترە لەو كەسانەی بەردەوام سەیری دراما كۆرییەكان‬ ‫دەكات‪ ،‬بۆ پرس ئاماژە بەوە دەكات‪ ،‬كە ئاست و كوالێتی دراما كۆرییەكان‬ ‫ئەوەندە بەرزە‪ ،‬ئەگەر دۆبالژی كوردیش نەكرێت بینەر حەز دەكات سەیری‬ ‫بكات‪ ،‬ئەو دەڵێت «لە رووی ناوەڕۆكەوە دراما كۆرییەكان زۆر بەچێژ و‬ ‫كۆمەاڵیەتین و شایەنی ئەوەیە سەیری بكەیت‪ ،‬هەروەها ئەكتەرەكانیشیان‬ ‫زۆر جوان و بە ئەزمونن و كەسانی دووبارەنین‪ ،‬هاوكات ناوبراو لە بارەی ئەو‬ ‫درامایانەی كە ئەمساڵ بەرهەمێندران وتی «بەداخەوە سەیری هیچیانم نەكرد‪،‬‬ ‫چونكە زۆربەی سیناریۆكان و ئەكتەرەكان دووبارەن و تازەنین‪ ،‬لەگەڵ رێزم‬

‫رەخنەگرێكی هونەری‪:‬‬ ‫لە هونەری كوردیدا هەموو شتێك لە‬ ‫پێناوی گەندەڵیە‪ ،‬بۆیە درامای كوردی‬ ‫بینەری نییە!‬ ‫بەڕێوەبەری كۆمپانیای خاوێ‪:‬‬ ‫ناتوانین دراما كۆرییەكان لەگەڵ درامای‬ ‫خۆمان بەراورد بكەین‪ ،‬ئەوان لە ئاستێكی‬ ‫بەرزی هونەریدان‪ ،‬بۆیە بینەرییان زیاترە‬

‫بۆیان تواناكانیان وەكو توانای ئەكتەرە كۆرییەكان نین‪ ،‬بە جۆرێك هەندێك‬ ‫ئەكتەری كورد دەبینین وادەزانین بە زۆری رۆڵەكەی بەرجەستەدەكات‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بە پێچەوانەوە پاڵەوانانی دراما كۆرییەكان دەچنە ناو واقیعی رۆڵەكانی خۆیان‬ ‫و بەبێ كەموكوڕی بەرجەستەی دەكەن»‪.‬‬ ‫هونەرمەند دەوەن نەوزاد‪ ،‬كە ئەكتەرێكی دیاری ناو گۆڕەپانی درامای كوردییە‪،‬‬ ‫پێیوایە كەمی درامای كوردی وایكردووە بینەر سەیری درامای كۆرییەكان بكات‪،‬‬ ‫دەوەن هۆكارەكەی بۆ كەمی بودجە و سیناریۆنوس و دەرهێنەر دەگەڕێنێتەوە‬ ‫و دەڵێت «بەهیچ شێوەیەك هونەرمەندان لەو نێوەندەدا كەمتەرخەم نین‪،‬‬ ‫چونكە كاتێك سیناریۆ نەبێت هونەرمەند چی بكات»‪.‬‬ ‫دەربارەی دراما كۆرییەكانیش دەوەن وتی «لەڕووی ناوەڕۆكەوە زۆر نایاب و‬ ‫جوانە و هەروەها دۆبالژەكەشی بە زمانێكی كوالێتی و جوان كراوە‪ ،‬بینەریش‬ ‫ئەوەی دەوێت»‪.‬‬ ‫هونەرمەند ئەحمەد رەئوف‪ ،‬كە لە رەمەزاندا چەند زنجیرە دراماییەكی بۆ‬ ‫كەناڵی كوردستان ئامادەكرد بوو‪ ،‬لەبارەی گونجاوی كاتی پەخشكردنی دراماكە‬ ‫و كاریگەری دراما كۆرییەكان بەسەر درامای كوردییەوە‪ ،‬بۆ پرس وتی «كاتی‬ ‫پەخشكردنەكە زۆر گرنگە‪ ،‬بۆ نمونە زنجیرە دراماكەی من‪ ،‬لە دوای بەرەبانگ‬ ‫پەخش دەكرا‪ ،‬كە هیچ درامایەكی كۆری لە پەخشدا نەبوو‪ ،‬بەاڵم كە بووە‬ ‫كاتژمێر هەشت ئیتر كاتی پێشكەشكردنی دراما كۆرییەكانە و دەبێت فاتیحە بۆ‬ ‫دراما كوردییەكان بخوێنین‪ ،‬چونكە بەداخەوە بینەری نەبوو»‪.‬‬ ‫حەیدەر عەبدولڕەحمان‪ ،‬رەخنەگری هونەری‪ ،‬بۆ پرس روونی كردەوە‪ ،‬كە لە‬ ‫ئەنجامی ئەو بۆشاییە گەورەییەی كە لە بواری درامادا هەیە خەڵك ناچار بووە‬ ‫بینەری دراما كۆرییەكان بێت‪ ،‬نابێت نكۆڵی لەوەبكەین كە بینەر درامای كۆری‬ ‫دەوێت‪ ،‬نەوەك درامای كوردی‪ .‬ناوبراو وتیشی «رەمەزانی ئەوساڵ ئەوەی‬ ‫سەلماند كە خەڵك لە درامای كوردی بێ ئومێد بووە‪ ،‬لەالیەكی تریشەوە بونی‬ ‫دراما بە ژمارە نییە‪ ،‬ئەوە نییە بەرهەمێكی كرچ و كاڵ پێشكەش بكەی و ناوی‬ ‫لێبندرێت دراما»‪.‬‬ ‫پشتیوان حەسەن خاوێ‪ ،‬بەڕێوەبەری كۆمپانیای خاوێ بۆ بەرهەمێنانی‬ ‫هونەری‪ ،‬كە زیاتر ئەوان هەڵساون بە دۆبالژكردنی دراما كۆرییەكان‪ ،‬لەبارەی‬ ‫گرنگیدانیان بە دراما كۆرییەكان بۆ پرس روونی كردەوە‪ ،‬ئەو درامایانەی‬ ‫كە دۆبالژمان كردووە‪ ،‬لە رووی كوالێتیەوە ئاستێكی یەكجار بەرزیان هەیە‪،‬‬ ‫ناتوانین ب��ەراوردی بكەین لەگەڵ ئەو زنجیرە درامایانەی كە لە كوردستان‬ ‫بەرهەم دەهێندرێن‪ ،‬چونكە لەوانەیە الی ئێمە جۆرێك لە هەژاری هەبێت لە‬ ‫رووی ناوەڕۆك و دەرهێنان و بەرهەمهێنانەوە‪ ،‬بە پێچەوانەوە دراما كۆرییەكان‬ ‫لە رووی ناوەڕۆك و سیناریۆ و دەرهێنانەوە زۆر بەهێزن و خەڵكی شارەزا‬ ‫سیناریۆیەكەی نوسیوە‪ ،‬واتە دەست و پەنجەی ماندوبونی پێوەدیارە‪.‬‬ ‫بەرزی كوالێتی دراما كۆرییەكان‬ ‫ئەگەر لە رووی كوالێتەوە‪ ،‬سەیری درام��ا كۆرییەكان بكەین‪ ،‬دەبینین‬ ‫كوالێتیەكی بەرزیان هەیە‪ ،‬بە جۆرێك چ لەڕووی دیكۆر چ لە رووی كەلوپەلەوە‬ ‫لە هیچیان كەم نیە‪ ،‬هەروەها كاتێك باسی مێژوو دەكەن هەوڵیانداوە زۆربەی‬

‫ئەو كەلوپەالنە بەكاربهێنن كە پێشتر لە واقیعدا بەكارهاتووە‪ ،‬ئەوەش‬ ‫پێچەوانەی دراما كوردییەكانە‪ ،‬بۆ نمونە ئەگەر لە دەقێكی خۆماڵیدا باس لە‬ ‫پەنجا ساڵ لەوەوپێش بكەین نە شوێن هەیە نە كەلوپەلی پێویست هەیە‪ ،‬جگە‬ ‫لەوانەش دراما كۆرییەكان بە نوێترین و بەرزترین مۆدێلی كامێرا وێنەی گیراوە‪،‬‬ ‫هەر ئەوانەش وایكردووە بینەرێكی یەكجار زۆر لە خۆی كۆبكاتەوە‪.‬‬ ‫پشتیوان خاوێ‪ ،‬دووپاتی دەكاتەوە‪ ،‬كە كوالێتی دراما كۆرییەكان زۆر بەرزە‪،‬‬ ‫چونكە ئەو كەسانەی كاری تێدادەكەن خاوەنی چەندین بڕوانامەی بەرزن لە‬ ‫بواری هونەریدا‪ ،‬بۆیە دەكرێت هونەرمەندانی كوردستانیش سوود لە تواناكانی‬ ‫ئەوان وەبگرن‪.‬‬ ‫حەیدەر عەبدولڕەحمانیش دەڵێت «لە هونەری كوردیدا هەموو شتێك لە‬ ‫پێناوی گەندەڵیە‪ ،‬واتە كاركردن لە پێناو پێشكەوتن و بەرزی كوالێتی نیە‪،‬‬ ‫هاوكات تائێستاش وەزارەتی رۆشنبیری بەردەوامە لە گەندەڵیەكانی لە بواری‬ ‫دراما‪ ،‬واتە بەشێوەیەكی كراوە پشتگیری درامای كردووە‪ ،‬بەاڵم هونەرمەندەكان‬ ‫متمانەیان بەرامبەر حكومەت و بینەر لە دەستداوە‪ ،‬بۆیە بەرهەمەكانیان بینەری‬ ‫نیە»‪.‬‬ ‫گرنگیدان بە دراما كۆرییەكان‬ ‫ئەو گرنگیدان و رێكالمە زۆرەی بۆی دەكرێت‪ ،‬وایكردووە دراما كۆرییەكان‬ ‫رەنگدانەوەیەكی گەورە لە ناو كۆمەڵگادا دروستبكات‪ ،‬بەمەش بەشێك لە‬ ‫هونەرمەندان و رەخنەگران‪ ،‬رەخنە لە بەرپرسانی كەناڵەكان دەگرن و جەخت‬ ‫لەوە دەكەنەوە‪ ،‬كە هەتا بەرهەمی خۆماڵی هەبێت نابێت بەرهەمی بیانی‬ ‫پەخشبكرێت‪ ،‬ئەوان ئەو حاڵەتە بە پاشەكشەی درامای كوردی دادەنێین و‬ ‫دەڵێن «پێویستە دەزگا راگەیاندنەكان تۆزێك بیر لە هونەری كوردی بكەنەوە‬ ‫و هەوڵبدەن گرنگی بە بەرهەمە خۆماڵییەكان بدەن و لەو قەیرانە رزگاری‬ ‫بكەن»‪.‬‬ ‫لەوبارەیەوە هونەرمەند ئەحمەد رەئ��وف‪ ،‬راشكاوانە دەڵێت «كەناڵە‬ ‫كوردییەكان موهتەم نین بە درام��ای كوردییەوە‪ ،‬وات��ە گرنگی بە دراما‬ ‫كوردییەكان نادرێت‪ ،‬هەر بۆیەش كاتێك درامای كۆری پەخشدەكرێت‪ ،‬بینەر‬ ‫ناچارە سەیری بكات»‪.‬‬ ‫بینەری كامیان زیاترە‬ ‫دەوترێت درام��ا كۆرییەكان بینەریان زیترە وەك لە كوردییەكان‪ ،‬بۆ‬ ‫پشتڕاستكردنەوەی ئەو بۆچونەش حەیدەر عەبدولڕەحمان دەڵێت «لە ماوەی‬ ‫رابردوو راپرسیەكم ئەنجامدا‪ ،‬لەبارەی بینەری درامای كوردی و كۆری‪ ،‬بە‬ ‫جۆرێك لە ‪ %75‬بینەر سەیری درامای كۆری دەكات‪ ،‬لە ‪ %25‬سەیری درامای‬ ‫كوردی دەكات‪ ،‬ئەوەش پێویستە هەڵوەستەی لەسەربكرێت»‪.‬‬ ‫دەوەن نەوزاد‪ ،‬ئەوە دەگەڕێنێتەوە بۆ حەز و ئارەزووی بینەر‪ ،‬ئەو دەڵێت‬ ‫«لەوانەیە بەشێك لە بینەران ئارەزووی سەیركردنی درامای كۆرییان زیاتربێت‬ ‫لە درامای كوردی»‪.‬‬ ‫هەروەها بەڕێوەبەری كۆمپانیای خاوێیش‪ ،‬جەختی كردەوە كە بینەری دراما‬ ‫كۆرییەكان زیاترە لە دراما كوردییەكان‪.‬‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪161‬‬

‫‪2012/08/28‬‬

‫‪11‬‬

‫پیاوانی خێزاندار‪ ،‬لە فەیسبوك بەچییەوە خەریكن‬ ‫ئا‪ :‬بەهرە سدیق‬ ‫رۆژان��ە دەبینین زۆر ك��ەس لەسەر تۆڕەكانی كۆمەاڵیەتی و‬ ‫ئینتەرنێتەوە سەرقاڵن‪ ،‬بەتایبەتی ئەو پیاوانەی كە خێزاندارن و‬ ‫خاوەنی ژن و مناڵن‪ .‬ئایا ئەو سەرقاڵی و مانەوەی ئەو كاتە زۆرە‬ ‫لەسەر خەت هۆكاری دەروونییە یان بۆ زیاتر پتەوكردنی پەیوەندییە‬ ‫كۆمەاڵیەتییەكانە؟ یانیش بۆ جێبەجێ كردنی كار و چاالكی خۆیانە؟‬ ‫تاچەند دەتوانن سوود لەو بەكارهێنانە وەربگرن بەباشی و تاچەند‬ ‫دەتوانێ هاوسەنگی خۆی و خێزانەكەی رابگرێ؟‬

‫ئینتەرنێت دەبێتە هۆی دیاردەكانی جیابوونەوە و كاڵ بوونەوەی‬ ‫پەیوەندی خێزانی‬ ‫نەبەز ئیسماعیلی راگەیاندنكار‪ ،‬كە خێزندارە‪ ،‬لەمەڕ بابەتەكە‬ ‫بەمجۆرە دووا «لەبەر ئەوەی بەكارهێنانی تەكنەلوژیای ئینتەرنێت‬ ‫بەتایبەتی فەیسبووك شتێكی نوێیە بۆ هەمو الیەك‪ ،‬واتە نەوەی‬ ‫نوێ لەگەڵ نەوەی كۆن بەیەك چاو سەیری ئەم تەكنەلۆژیایە دەكەن‪،‬‬ ‫چونكە لە رووی بەكارهێنانەوە وەكو یەكن»‪.‬‬ ‫ناوبراو ئەوەشی وت «لەگەڵ ئەوەی خەڵكانێكی یەكجار زۆر ئەو‬ ‫خزمەتگوزارییە بەكار ئەهێنن‪ ،‬بەمەبەستی بەسەر بردنی كاتە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫مەرج نییە هەموو كەسێ بۆ ئەم مەبەستە بەكاری بهێنێ‪ ،‬چونكی زور‬ ‫كەس هەن ئەمە دەكەنە رێگایەك بۆ باڵو كردنەوە و پەخش كردنی‬ ‫چاالكیەكانیان یان نووسینی بابەتێكی رۆژنامەوانی»‪.‬‬ ‫هۆشداری ئەوەش دەدات كە خۆخەریك كردن بە تەكنەلۆژیای‬ ‫ئینتەرنێتەوە نابێ كار بكاتە سەر پەیوەندییە كۆمەاڵیەتی و‬ ‫خێزانییەكان‪ ،‬بەتاییبەتی پەیوەندی هاوسەری‪ .‬وەكخۆی وتی «زۆر‬ ‫جار نارۆشنبیرییەك هەیە لەچۆنێتی بەكار هێنانی ئەم تەكنەلۆژیایە و‬ ‫بەشێوەیەكی زۆر كار دەكاتە سەر ئەدای بەرێوەبردنی خێزانی و كاڵ‬ ‫بوونەوەی خۆشەویستی خێزانی و دابڕان لە پەیوەندییە خزمایەتی‬ ‫و كۆمەاڵیەتیەكان‪ .‬هەروەها سەرەنجام كاردەكاتە سەر پەروەردەی‬ ‫منداڵ و دایدەبڕێت لە جیهانی تایبەتی خۆی و كاردانەوەی خراپی‬ ‫لێ دەكەوێتەوە»‪.‬‬ ‫دان بەوەشدا دەنێت كە یەكێك لە هۆكارەكانی جیابوونەوە و‬ ‫دیاردەی تەاڵق هۆكارەكەی زۆر بەكارهێنانی ئینتەرنێت و فیسبووكە‪،‬‬ ‫بۆیە دەبێت گونجاندن دروس��ت بكرێ لەنێوان ئەركی خێزانی و‬ ‫بەكارهێنانی ئەم تەكنەلۆژیایە»‪.‬‬ ‫‪ ‬‬

‫خاوەنی ئیمتیاز‪:‬‬ ‫ئومێد خۆشناو‬ ‫سەرنووسەر‪:‬‬ ‫ئاڤان حه‌مه‌ ساڵح‬

‫‪0750-446 1301‬‬

‫بۆشایی هاوسەران‪ ،‬هۆكارە بۆ زیاد بەكارهێنانی ئینتەرنێت لە‬ ‫الیەن پیاوانەوە‬ ‫هەژار بابان‪ ،‬یەكێكە لەو پیاوانەی چەند ساڵێكە ژیانی هاوسەری پێك‬ ‫هێناوە و خاوەنی منداڵە‪ ،‬دەربارەی بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەاڵیەتییەكان‬ ‫دەڵێت «هۆكارەكەی ئەوەیە ژنی كورد نەیتوانیوە ئەو بۆشاییەی پیاو‬ ‫پڕ بكاتەوە و بیالوێنێت‪ ،‬بۆیە ئەگەر پیاوی كورد هەست بە بۆشایی‬ ‫بكات‪ ،‬ناچارە دەچێت باوەش بە الپتۆپەكەیدا دەكات»‪.‬‬ ‫ئەو زێتر دووا و وتی «راستە لە هەندێك حاڵەتیشدا سەركێشی‬ ‫پیاوە كە ژنی پەراوێز خستووە و فەیسبوك دەپەرستێت و ئیتر وا‬ ‫ئەزانێ ئینتەرنێت هەموو شتێكە‪ ،‬هەموو مرۆڤێك پێویستی بەوە هەیە‬ ‫كاتێكی دیاریكراو لەگەڵ خۆی و هەستەكانی تەنیا بێت‪ ،‬چ پیاو بێت‬ ‫چ ژن‪ ،‬بەاڵم نابێت بەو شێوەیەبێ یەكتر لەبیر بكەن و زیاد لەپێویست‬ ‫ئاڵوودەی فەیسبووك بن»‪.‬‬ ‫توێژەرانی كۆمەاڵیەتی پێیانوایە ئەو كەسانەی كاتێكی زۆر خەریكی‬ ‫ئینتەرنێت و تۆڕی كۆمەاڵیەتی فەیسبووكن لەژیانی رۆژانەیان مەحرومن‬ ‫لەپەیوەندیە كۆمەاڵیەتیەكانیان‪.‬‬ ‫بەبڕوای ئومێد ئەنوەر‪ ،‬توێژەری كۆمەاڵیەتی‪ ،‬تۆڕی ئینتەرنێتی‬ ‫بەدیلێكی ب��اش نیە بۆ پەیوەندییە كۆمەاڵیەتیەكان‪ ،‬وەكخۆی‬ ‫دەڵێت»مەرج نیە زۆربەی پیاوانی خاوەن خێزان لەسەر فەیسبوك بن‪،‬‬ ‫چونكە ئەو كاتە دەتوانین ئەو بڕیارە بدەین كاتێك توێژینەوەیەكمان‬ ‫لەبەر دەست بێت»‪ .‬ئەو نموونەیەك لەم بارەوە دەهێنێتەوە و دەڵێت‬ ‫«من كرێكارێك دەناسم رۆژانە لە بەیانییەوە تا ئێوارە كرێكاری دەكات‪،‬‬ ‫ئێوارە تا ‪ 12‬شەو لەسەر فەیسبوكە! رەنگە هۆكارەكەی ئەوە بێت‬ ‫ئەو پیاوە مەحرومە لە برادەرایەتی و هاوڕێیەتی‪ ،‬بە حوكمی جۆری‬ ‫ئیشەكەی كە نەتوانێت كات بۆ هاوڕێیەكانی یاخود خزم و كەسەكانی‬ ‫دابنێت‪ ،‬هەرچەندە ئەمە بەدیلێكی سلبییە بۆ بەردەوامی پەیوەندییە‬

‫هەژار بابان‪:‬‬ ‫ژنی كورد نەیتوانیوە ئەو بۆشاییەی پیاو‬ ‫پڕ بكاتەوە و بیالوێنێت‪ ،‬بۆیە ئەگەر‬ ‫پیاوی كورد هەست بە بۆشایی بكات‪،‬‬ ‫دەچێت باوەش بە الپتۆپەكەیدا دەكات‬

‫جێگری سه‌رنووسه‌ر‪ :‬شاخه‌وان عومه‌ر سلێمان‬ ‫‪0750-448 0225‬‬

‫به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین‪ :‬فەرەیدون بێوار‬ ‫‪0750-414 1910‬‬ ‫‪f_bewar@yahoo.com‬‬

‫ستافی پەیامنێران‪:‬‬ ‫توانا شێخانی‬ ‫محەمەد عومەر‬ ‫شاخەوان شێخانی‬ ‫نه‌خشه‌ساز‪ :‬شێرکۆ‬

‫كۆمەاڵیەتییەكان‪ ،‬چونكە هەر لەسەرەتاوە مافی خێزانەكە بێشێل‬ ‫دەكرێت‪ ،‬ئینجا منداڵەكانیش»‪.‬‬ ‫توێژەرەكە زێتر الیەنی دەروونی ئەو پیاوانە شیدەكاتەوە كە شەوانە‬ ‫تاوەكو درەنگانێ لەسەر ئینتەرنێت و فەیسبوك دەمێننەوە و دەڵێت‬ ‫«هۆكاری تر بریتییە لە الیەنی دەروونی و كەبتی سێكسی‪ ،‬چونكە‬ ‫بەراستی ئێمە لە كۆمەڵگایەكین تا ئەوپەڕی داخراوین لە رووی پەیوەندی‬ ‫هاوڕێیەتی نێوان كوڕ و كچ‪ .‬هۆكاری تر ڕەنكە بریتی بێت لە ناهۆشیاری‬ ‫لە بەكارهێنانی فەیسبوك و مەهامی فەیسبوك و چۆنیەتی بەكارهێنانی‪،‬‬ ‫بۆیە پێویستە ئاگاداری بین و تووشی ئاڵودە بوون نەبین»‪.‬‬ ‫ئەوانەی كە ژنەكانیان زیاتر لەبەرامبەر تێدەگەن شانسی زیاتریان‬ ‫دەبێت بۆمانەوەیان لەخەت‬ ‫رۆژنامەنووس محەمەد گۆران‪ ،‬كە خێزاندارە و خۆیشی هەندێكار‬ ‫شەوانە لەسەر خەت دەمێنێتەوە‪ ،‬لەبارەی باسەكەمانەوە گوتی»بمانەوێ‬ ‫و نەمانەوێ تەكنەلۆژیا وەك هەموو شتەكانی دیكەی ئەو سەردەمە‬ ‫كاریگەری خۆی هەبووە بەسەر پەیوەندی ژن و مێردایەتی‪ ،‬ئەمەش‬ ‫پێویستی بەرێكخستن هەیە‪ ،‬چونكە ناكرێت زۆر مانەوە لەخەت ببێتە‬ ‫هۆكاری الوازی یان لەبەر یەك هەڵوەشا��ەوەی پەیوەندی خێزانی‪ ،‬دەبێت‬ ‫هەندێ زیرەكی و تۆزێ لەیەكگەیشتن هەبێت‪ .‬ئەوانەی كەماوەیەكی‬ ‫زۆرە ژیانی هاوسەریان دروستكردووە یان ئەوانەی كە ژنەكانیان زیاتر‬ ‫لەبەرامبەر تێدەگەن شانسی زیاتریان دەبێت بۆمانەوەیان لەخەت»‪.‬‬ ‫ئەوەشی ئاشكرا كرد كە بەپێی كات و پێویست لەسەر خەت‬ ‫دەمێنێتەوە‪ ،‬بەاڵم وەكخۆی وتی «ئەمە نەبۆتە هۆی ئەوەی ناخۆشی‬ ‫لەنێوان خۆم و خێزانەكەم»‪.‬‬ ‫زۆرینەی ئەو پیاوانەی ك��ەدوای ژنهێنان دێنە خەت بەمەبەستی‬ ‫ناسینی كچی ترە‬ ‫گۆڤار غەریب كە لەسەرەتاكانی ژیانی هاوسەرێتییە‪ ،‬بۆ پرس وتی‬ ‫«زۆرینەی ئەو پیاوانەی كەدوای ژنهێنان دێنە خەت بۆمەبەستی كات‬ ‫بەسەربردنە‪ ،‬یان بۆ ناسینی كچی ترە و بەكارهێنانی كامێرای گشتییە‬ ‫ئەمە لەالیەك‪ ،‬لەالیەكی تریشەوە بۆ بەجێهێنانی چەند ئەركێكە‪،‬‬ ‫بۆنموونە پەیوەندی بەهاورێیان و خزم و كەس و كاریان لەدەرەوەی‬ ‫واڵت یان زۆربەی كارەكانی رۆژانەیان جێبەجێ دەكەن‪ ،‬بۆیە دەكرێ‬ ‫لەهەردوو حاڵەتی باش و خراپ بەكاری بهێنن‪ ،‬ئەمەش دەگەڕێتەوە‬ ‫سەر ئاستی رۆشنبیری كەسەكە خۆی»‪.‬‬

‫ناونیشان‪ :‬هەولێر‪ -‬بارەگای مه‌کته‌بی سکرتارییه‌تی یەكێتی‬ ‫الوانی دیموكراتی كوردستان–پشت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‬ ‫یان له‌ رێگه‌ی ئه‌م ئیمه‌یله‌وه‌ بابه‌ته‌کانتان بنێرن‪:‬‬ ‫‪shaxawanjournalist@yahoo.com‬‬


‫بەیان بەرزنجی‪ ،‬ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی (ی‪.‬ن‪.‬ك)‪:‬‬

‫لەم دیمانە تایبەتەی لەگەڵ هەفتەنامەی‬ ‫پرس‪ ،‬بەیان ئەحمەد بەرزنجی‪ ،‬ئەندامی‬ ‫ئەنجوومەنی ناوەندی (ی‪.‬ن‪.‬ك) باس‬ ‫لە پرسی ئافرەتان و رێكخراوەكانی‬ ‫ئافرەتان دەك��ات و دەڵێت «ك��ەم تا‬ ‫زۆر رێكخراوەكانمان بوونەتە پاشكۆی‬ ‫حزبەكان‪ ،‬لەبەر ئەوەی رێكخراوەكانی‬ ‫ژن��ان یەكگرتوو نین ل��ە ناوخۆیاندا‪،‬‬ ‫بۆیە لەژێر هەیمەنەی حزبێكدا خۆیان‬ ‫بینیوەتەوە»‪.‬‬

‫دیمانە‪ :‬شۆخان‪ ،‬سلێمانی‬

‫هەروەها روونی دەكاتەوە كە لە هەموو دنیادا رێكخراوەكان‬ ‫قوتابخانەیەكن بۆ گەشەكردنی حزبەكان‪ .‬دەك��رێ لە‬ ‫رێكخراوێكی سەر بە حزب كار بكەی بۆ دەستەبەر كردنی‬ ‫مافی ئەو چین و توێژەی كە داكۆكی لێدەكەی و رابەرایەتی‬ ‫دەكەی‪ ،‬بەس نەك سیاسەت و حزبایەتی بكەی‪.‬‬ ‫راشكاوانە ئەوەشی راگەیاند «ئێمە وەك ژنان دەبێ خۆمان‬ ‫رۆشنبیر بكەین بەس نەك بە زمانی توند و هەڕەشەئامێز‪.‬‬ ‫ئێمە دەبێ كار بۆكۆمەڵگەیەكی یەكسان بكەین‪ ،‬نەك بۆ‬ ‫بااڵدەستی ژن‪ ،‬ناشبێ توندوتیژی دژ بە پیاو لەالیەن ژنەوە‬ ‫بەكار بێت»‪.‬‬ ‫پ‪ :‬لەم ماویەدا چەند حاڵەتێكی توندوتیژی دژ بە ئافرەت‬ ‫روویاندا‪ ،‬باس لەوە دەكرێ كە رەوشی ئافرەت ساڵ بەساڵ‬ ‫بەرەو خراپی دەڕوات‪ .‬رای تۆ لەم بارەوە چییە؟‬ ‫و‪ :‬هەموو شتێك بە رێژەیە‪ ،‬پێموانییە رەوشی ئافرەت‬ ‫س��ەد لە س��ەد ب��ەرەو خراپی ی��ان ب��ەرەو باشی ب��ڕوات‪.‬‬ ‫رەوشی ئافرەتان لە كۆمەڵێك بواردا بەرەو باشی چووە و‬ ‫پێشكەوتووە‪ .‬بەاڵم لە كۆمەڵێك بواری تردا بەپێی تموحی‬ ‫ژنان نییە و بەرەو پێشچوونی بەخۆوە نەدیوە‪.‬‬ ‫پ‪ :‬هەموو حزبەكان رێكخراوی ئافرەتانیان هەیە‪ ،‬دەوترێ‬ ‫ئەم رێكخراوانە بۆ بەرژەوەندی و خزمەتكردنی ئایدۆلۆژی‬ ‫حزبەكەیە نەك دۆزی ئافرەتان‪ .‬هەڵسەنگاندنی تۆ چۆنە بۆ‬ ‫ئەم بابەتە؟‬ ‫و‪ :‬كەم تا زۆر رێكخراوەكانمان دەبنە پاشكۆی حزبەكان‪،‬‬ ‫لەبەر ئەوەی رێكخراوەكانی ژنان یەكگرتوو نین لە ناوخۆیاندا‪،‬‬ ‫بۆیە لەژێر هەیمەنەی حزبێكدا خۆیان بینیوەتەوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لەگەڵ ئەوەشدا رێكخراوەكانی ژنان‪ ،‬بەتایبەتی رێكخراوی‬ ‫ژنانی كوردستان كە سەر بە یەكێتییە‪ ،‬ناڵێم سەد لە سەد‬ ‫سەربەخۆن‪ ،‬بەاڵم هەیمەنەی نەكردووە بەسەر رێكخراوەكەدا‬ ‫و دەستی نەخستۆتە ناورێكخراوەكە‪ ،‬بەڵكو تەنیا كاری باشی‬ ‫لێیان دەوێ‪.‬‬ ‫لە هەموو دنیاشدا رێكخراوەكان قوتابخانەیەكن بۆ‬ ‫گەشەكردنی حزبەكان‪ .‬دەكرێ لە رێكخراوێكی سەر بە حزب‬ ‫كار بكەی بۆ دەستەبەر كردنی مافی ئەو چین و توێژەی كە‬ ‫داكۆكی لێدەكەی و رابەرایەتی دەكەی‪ ،‬بەس نەك سیاسەت‬ ‫و حزبایەتی بكەی‪ .‬ئەگەر حزب دەعمی مادی رێكخراوەكە‬ ‫نەكات چاالكی بۆ ناكرێ‪ ،‬دەكرێ بودجە وەربگرێ‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ك��اری حزبی نەكات‪ ،‬كار كردنی حزبی بۆ رێكخراوەكان‬ ‫هەڵەیە‪ ،‬بەڵكو دەبێ كار ژنان بكەن‪.‬‬ ‫پ‪ :‬دەوترێ رێكخراوەكان رۆڵیان كەمە لە وشیار كردنەوەی‬ ‫ئافرەتان و كەمكردنەوەی كێشەكانی ئافرەتان‪ ،‬رای تۆ چییە؟‬ ‫و‪ :‬رەنگە سستیان تیا هەبێ‪ ،‬بەاڵم بەپێی توانای خۆشیان‬ ‫كەم تا زۆر رۆڵی خۆیان هەبووە‪ .‬دەیان خولی نەخوێنەواری‬

‫شادمان مەال حەسەن‬

‫ئێمە دەبێ كار بۆكۆمەڵگەیەكی یەكسان بكەین‪ ،‬نەك بۆ بااڵدەستی‬ ‫ژن‪ ،‬ناشبێ توندوتیژی دژ بە پیاو لەالیەن ژنەوە بەكار بێت‬

‫ستراتیژێكی نیشتمانی‬

‫و ۆورك شۆپ و خولی رۆشنبیری دەكەنەوە بۆ ئافرەتان‪،‬‬ ‫ئەمە نیشانەی رۆڵبینینە‪ .‬بەاڵم رەنگە لە تموحی ئافرەتاندا‬ ‫نەبێ‪ ،‬ئەمەش بەهۆی واقیعە سیاسییەكەوەیە‪.‬‬ ‫ئێمە دەبێ كۆمەڵگە وشیار بكەینەوە و پیاوانیش هاوكار‬ ‫بن‪ ،‬چونكە تەنیا بە رێكخراوی ژنان كۆمەڵگە وشیار ناكرێتەوە‬ ‫ئەگەر الیەن و رێكخراوەكانی تر هاوكار نەبن‪.‬‬ ‫پ‪ :‬دەوت��رێ رێكخراوەكانی ئافرەتان ئەوەندەی رۆڵی‬ ‫هاندانی ئافرەتان دژ بە پیاوان دەبینن‪ ،‬هێندە كار ناكەن بۆ‬ ‫وشیار كردەنەوەیان؟‬ ‫و‪ :‬نەمبیستووە و نەمدیوە ئەو بەرنامەیەیان هەبێ كە دژ‬ ‫بە پیاوان كار بكەن‪ ،‬هەرچەندە من لە هیچ رێكخراوێكی ژنان‬ ‫ئەندام نیم‪ .‬دەبێ ئێمە وەك ژنان خۆمان رۆشنبیر بكەین‬ ‫بەس نەك بە زمانی توند و هەڕەشەئامێز‪ .‬ئێمە دەبێ كار‬ ‫بۆكۆمەڵگەیەكی یەكسان بكەین‪ ،‬نەك بۆ بااڵدەستی ژن‪،‬‬ ‫ناشبێ توندوتیژی دژ بە پیاو لەالیەن ژنەوە بەكار بێت‪.‬‬ ‫پ‪ :‬ماوەی ‪ 20‬ساڵە حكومەتی هەرێم بە دەست یەكێتی‬ ‫و پارتییەوەیە‪ ،‬ئەم دوو حزبەش رێكخراوی ژنانیان هەیە‪،‬‬ ‫كەچی لە واقیعی حكومڕانی و پۆستە سیادییەكانی حكومەت‬ ‫و حزبدا‪ ،‬رەنگی نەداتەوە و ئافرەت كەمترین بەشداری و‬ ‫كەمتری پۆستی پێدراوە‪ ،‬بۆچی؟‬ ‫و‪ :‬ئێمەش ئەو رەخنەیەمان گرتووە‪ .‬هەر چەندە ئێمە وەك‬ ‫یەكێتی‪ ،‬لە چاو حزبەكانی تر رێژەی ژنانمان باشترێكە‪ ،‬بۆ‬ ‫نموونە ئەوەندەی لەناو ئیدارەی سلێمانیدا ژن پلەی ئیداری‬ ‫بەدەستەوەیە‪ ،‬رەنگە لە سنووری شارێکی تر كەمتر پێی‬ ‫درابێت‪ .‬بەاڵم لەگەڵ ئەوەشدا جێی تموحی ئێمە نییە‪.‬‬ ‫وەكو یەكێتی ژنانی یەكێتی‪ ،‬گلەیی ئەوەمان لە حزبەكەمان‬ ‫كردووە‪ ،‬دەبێ كار ئەوە بكات كە رێژەی ژنان لە پۆستە‬ ‫حكومی و حزبیەكاندا زیاد بكات‪ ،‬بەاڵم بەو مەرجەی ژن‬ ‫تەعین نەكرێ و بۆ رووكەش و پڕكردنەوەی پۆست نەبێت‪.‬‬ ‫بەڵكو چاالك بێت و توانا و رۆڵی خۆی هەبێت‪.‬‬ ‫پ‪ :‬كەمیی ئافرەت لە دام و دەزگاكانی حكومەت و لە‬ ‫سەركردایەتی حزبەكاندا‪ ،‬ئایا دەاللەت لەوە دەكات كە هێشتا‬ ‫حزبی كوردی و پیاوی كوردی بڕوای بە توانا و رۆڵبینینی‬ ‫ئافرەتان نییە؟‬ ‫و‪ :‬بەشێكی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوە‪ ،‬بەاڵم ژنی بوێریشمان‬ ‫كەمە‪ ،‬چونكە ئەركێكی پیرۆزی لەسەر كە دایكایەتییە‪ ،‬كە‬ ‫دەبێ مناڵ پەروەردە بكات و ماڵ بەڕیوە ببات‪ ،‬هەروەها‬ ‫دەبێ رەچاوی داب و نەریتی كۆمەڵگەكەی بكات‪ ،‬ئەمانە‬ ‫بوونەتە رێگر لەبەردەم ژنان‪ ،‬ئەو دەرفەتەی كە بۆ پیاوان‬ ‫رەخ��س��اوە بۆ ژن��ان ن��ەرەخ��س��اوە‪ .‬بەتایبەتی كردنەوەی‬ ‫دایەنگە بۆ منااڵنی ئافرەتانی فەرمانبەری حكومەت لەالیەن‬ ‫حكومەتەوە‪ ،‬یارمەتیدەرێكی باشە بۆ چوونەوە دەرەوەی‬ ‫ئافرەت و پەرەدان بە تواناكانی و زیادتر رۆڵبینینی‪.‬‬

‫كورد لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی ‪ 2003‬لەسەر‬ ‫دەستی ویالیەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بووە واڵتێكی تازە‬ ‫لە ڕووی شێوەی حوكم و بەڕێوەبردن‪ .‬سەركردایەتی سیاسی‬ ‫كورد بە خواستی خۆی بەشداری كاریگەری لە بنیادنانەوەی‬ ‫دەوڵەتی نوێدا كرد‪ .‬هەموو مافە نیشتمانیەكانی لە چوارچێوەی‬ ‫دەستوری هەمیشەیی عێراق جێگیر كرد‪،‬ئەومافانەش هەموو‬ ‫لە چوارچێوەی یەكێتی خاكی عێراقدایە‪ .‬بەاڵم لەوەتەی‬ ‫دەستوور لە ساڵی ‪ 2005‬جێگیر كراوە و حكومەتی نوێ‬ ‫دامەزراوە و كورد بەشێكی پێكهێنەری ئەم دەسەاڵتەیە‪ .‬بەاڵم‬ ‫مافە نیشتمانیەكانی كورد ڕۆژ بەڕۆژ پشت گوێ دەخرێ و‬ ‫هیچ هەوڵێكی ئەوتۆ لەالیەن دەزگا فەرمیەكانی بەغدا نیە‬ ‫بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕگە و مادانەی كە مافەكانی خەڵكی‬ ‫كوردستان دەستە بەر دەكات‪ .‬لەسەرووی هەمویان ماددەی‬ ‫‪140‬ی دەستوورە كەتایبەتە بە گێڕانەوە و ئاسایكردنەوەی ئەو‬ ‫بەشەخاكەی كە كوردستانە بەپێی هەموو بەڵگە و دیكۆمێنتە‬ ‫مێژووی و ڕەسمیەكانی دەولەتی عوسمانی و دەولەتی عێراق‪.‬‬ ‫بەاڵم ئەوە ماوەی چەندین ساڵە وادەی زەمەنی جێبەجێكردنی‬ ‫ئەم مادە یاسایە بەسەر چووە‪ .‬بۆیە سەرانی دەولەتی عێراق‬ ‫لە چەند ساڵی ڕابردوو بە ئاشكرا و بەنەهێنی گرەو لەسەر‬ ‫كات دەكەن‪ .‬واتە هەوڵدەدەن بەردەوام یاری بەكات بكەن‪.‬‬ ‫تاكو بگەنە ئەو وێستگەیەی كە تواناو هێزی پێویستی خۆیان‬ ‫یەك بخەنەوە و جارێكی تر ڕاست و چەپ بەسەر هەموو ماف‬ ‫و داواكانی كورد بهێنن‪ .‬لەم ماوەیەشدا چەندین سەركردەی‬ ‫حزبە جیاوازەكان كەوتونەتە هێرشكردنە سەر كورد‪ .‬تەنانەت‬ ‫هەندێكیان بابەتی ئاینیشان تێكەڵ بە مەسەلەی دژایەتی‬ ‫كردنی كورد كردوە‪.‬بۆیە پێویستە كورد لێرەدا نوقتەیەك‬ ‫لەسەر خاڵی نەتەوەیی دابنێ و ستراتیژێكی نیشتمانی گشتگیر‬ ‫دابنێ بۆ وەدەست هێنانی مافە نیشتمانی و نەتەوەیەكانی‬ ‫لەگەڵ حكومەتی ناوەندی بەغدا‪ .‬ئەم ستراتیژە نیشتمانیە دوور‬ ‫بێت لە هەموو ڕەنگ و سیمایەكی حزبی و سیاسی كاتیانە‪.‬‬ ‫بەڵكو ڕای گشتی بەردەوامی خەڵكی كوردستانی بۆ ئاراستە‬ ‫بكرێت و ببێتە ئامانجێكی نیشتمانی‪ .‬لە ئێستاو داهاتوو كورد‬ ‫نەچێتە ناو هیچ هاوپەیمانیەك و پڕۆسەیەكی سیاسی تاكو‬ ‫ئەو ماددە دەستوریانەی كە مافە نیشتمانیەكانی خەڵكی‬ ‫كوردستانی تێدا جێگیر كراوە نەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە‪.‬‬ ‫چونكە ئەم مادە دەستوریانە نابێ هیچی تر بكرێنە كارتی‬ ‫یاریكردنی سەركردە و گروپە سیاسیەكانی عێراق‪ .‬كوردیش‬ ‫دەبێ لەم بابەتە لێبڕاوبێت بۆ وەدەست هێنانی‪ .‬كورد بۆ‬ ‫ئەوە چۆتەوە ناو پڕۆسەی سیاسی دەولەتی تازەی عێراق بۆ‬ ‫ئەوەی مافە نیشتمانیەكانی خۆی بە ڕێگای ئاشتیانەی دوور‬ ‫لە توند و تیژی وەدەست بهێنێت نەوەك دووچاری پەالمار‬ ‫و پشتگوێ خستن بێت‪ .‬بۆیە دەبێ لە هەڵبژاردنی داهاتوو‬ ‫كورد یەكگرتو��نە لەبەردەم سیاسەتی بەغدا بوەستێتەوە‪ .‬بۆ‬ ‫ئەوەی هیچی تر مافەكانی پشت گوێ و دوانەخرێ لە الیەن‬ ‫دەسەالتدارانی بەغداوە‪ .‬بۆیە نەخشە ڕێگایەكی نیشتمانی وەك‬ ‫ستراتیژێكی نیشتمانی بۆ كوردستان پێویستە‪ .‬ئەو ئەنجومەنی‬ ‫باالی دانوستانە باشترین بیرۆكەیە بۆ ئەوەی دابمەزرێ و كار‬ ‫لەسەر داخوازیە نیشتمانیەكان بكات بەگیانی نیشتمانیانەی‬ ‫دوور لە هەموو خواستێكی حزبیانەی هەرێم‪ .‬چونكە ئەمە‬ ‫ئەركێكی نیشتمانیە نەك ئەركێكی حزبی‪.‬‬


pirs 161 web