Issuu on Google+

‫ئایا هه‌ولێرییه‌کان تۆڵه‌ی (‪)31‬ی ئاب ده‌که‌نه‌وه‌‬

‫بـارزانـ ‌ی متمانـــه‌ ‌ی بـ ‌ه‬ ‫یـه‌كێـتیـیـه‌كانـ ‌ی هـه‌ولێـر نـییـ ‌ه‬ ‫بارزانی‌ به‌ڵێنی‌ به‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌ داوه‌ بیكاته‌وه‌‬ ‫به‌ جێگری‌ خۆی‌‪ ،‬بۆ ئه‌وه‌ی‌ الیه‌نگرانی‌ هانبدات‬ ‫ده‌نگی‌ پێبده‌ن‬

‫ی ئیبراهیم عه‌لی‌‪ ،‬هه‌ڵگورد سه‌مه‌د‬ ‫لڤین ‪ .‬راپۆرت ‌‬

‫ل �ه‌گ �ه‌ڵ‌ ن��زی��ك��ب��وون �ه‌وه‌ی‌ واده‌ی‌‬ ‫ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژارندا‪ ،‬ملمالنێی‌ لیسته‌‬ ‫ركابه‌ره‌كانی‌ به‌شداربووی‌ هه‌ڵبژاردن‬ ‫توندتر ده‌بێت‪ ،‬خاڵی‌ یه‌كالكه‌ره‌وه‌ش‬ ‫بۆ لیسته‌كان‪ ،‬شاری‌ هه‌ولێره‌‪.‬‬ ‫جه‌ماوه‌ری‌ هه‌ولێر بڕیار ده‌ده‌ن كه‌‬ ‫كام لیست ده‌یباته‌وه‌و پێگه‌ی‌ به‌هێزی‌‬ ‫ده‌بێت له‌ په‌رله‌مانی‌ داهاتوودا‪ ،‬بۆیه‌‬ ‫لیسته‌كان ده‌یانه‌وێت سه‌رنجی‌ خه‌ڵكی‌‬ ‫ئه‌و شاره‌ بۆ به‌رنامه‌كانیان رابكێشن‪.‬‬

‫یه‌كێتییه‌كانی‌ هه‌ولێر له‌ لیستی‌‬ ‫كوردستانی‌‌و بارزانی‌ توڕه‌ن‬

‫له‌دوای‌ خیانه‌تی‌ (‪)31‬ی‌ ئاب‪ ،‬ئه‌ندام‌و‬ ‫هه‌وادارانی‌ یه‌كێتی‌ كه‌وتنه‌ به‌ر هێرشی‌‬ ‫پارتی‌‌و به‌شێكی زۆریشیان به‌زۆر ده‌ركران‬ ‫بۆ ناوچه‌كانی‌ ژێر ده‌سه‌اڵتی‌ یه‌كێتی‌‪ .‬ئه‌و‬ ‫برینه‌ پارتی‌ كردییه‌ جه‌سته‌ی‌ یه‌كێتییه‌كان‬ ‫هێشتا ساڕێژ نه‌بووه‌‪.‬‬ ‫ئ��ه‌و یه‌كێتییانه‌ی‌ پ��ارت �ی‌ ئ���اواره‌‌و‬ ‫ماڵوێرانی‌ كردن‪ ،‬هێشتا به‌شێكیان قه‌ره‌بوو‬ ‫نه‌كراونه‌ته‌وه‌‪ ،‬یه‌كێتییش خه‌مساردانه‌‬ ‫مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ‌ دۆسیه‌كانیاندا ده‌كات‪،‬‬ ‫پارتییش ده‌ستیده‌ستییان پێده‌كه‌ن‪.‬‬

‫‪LVIN.No (97) , July 20, 2009 .................... 38‬‬

‫عوسمان بانیمارانی كاندیدی‌ لیستی‌‬ ‫گۆڕان له‌ لێدوانێكدا بۆ (لڤین) وتی‌‬ ‫«له‌ هه‌ولێریش وه‌ك سلێمانی‌ توڕه‌یی‬ ‫هه‌یه‌‪ ،‬به‌اڵم ده‌سه‌اڵتی پارتی له‌ هه‌ولێر‬ ‫كۆنتڕۆڵی زی��ات��ره‌‌و ترسێكی زۆری‬ ‫باڵوكردووه‌ته‌وه‌‪».‬‬ ‫كارگێڕێكی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ هه‌ولێری‌‬ ‫یه‌كێتی‌‪ ،‬ئه‌وه‌ی‌ بۆ (لڤین) خسته‌ڕوو‬ ‫كه‌ هیچ كات كادیرانی‌ یه‌كێتی‌ ئاماده‌‬ ‫نین ده‌نگ بۆ كه‌سێك بده‌ن‪ ،‬كه‌ بووه‌ته‌‬ ‫هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ندین جار له‌ شاره‌كه‌یان‬ ‫ئاواره‌ ببن‪.‬‬ ‫گه‌وره‌ترین كێشه‌ی‌ مه‌سعود بارزانی‌‬


‫ئه‌وه‌یه‌‪ ،‬تێگه‌یشتووه‌ كه‌ جه‌ماوه‌ری‌‬ ‫یه‌كێتی‌ له‌ هه‌ولێر ده‌نگی‌ پێناده‌ن‪ ،‬بۆیه‌‬ ‫داوای‌ له‌ تاڵه‌بانی‌‌و كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌‬ ‫كردووه‌‪ ،‬هانی‌ الیه‌نگرانی‌ یه‌كێتی‌ بده‌ن‬ ‫كه‌ ده‌نگی‌ پێبده‌ن‪.‬‬ ‫تاڵه‌بانی‌ له‌ سلێمانی‌‌و گه‌رمیان‬ ‫به‌چڕی‌ بانگه‌شه‌ بۆ بارزانی‌ ده‌كات‪،‬‬ ‫وه‌ك كه‌مال میراوده‌لی‌ وتی‌ «تاڵه‌بانی‌‬ ‫بووه‌ به‌ به‌رپرسی‌ كه‌مپینی‌ هه‌ڵبژاردنی‌‬ ‫مه‌سعود بارزانی‌‪».‬‬ ‫ب��ه‌اڵم ك��ۆس��ره‌ت ره‌س���وڵ ئاماده‌‬ ‫نه‌بوو داوا له‌ الیه‌نگرانی‌ یه‌كێتی‌ بكات‬ ‫له‌ هه‌ولێر كه‌ ده‌نگ به‌ بارزانی‌ بده‌ن‪،‬‬ ‫تا له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌تدا بارزانی‌‬ ‫به‌ڵێنی‌ پێدا بیكاته‌وه‌ به‌ جێگری‌ خۆی‌‪،‬‬ ‫ئه‌گه‌ر ده‌رچووه‌وه‌‪.‬‬ ‫به‌اڵم كێشه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كۆسره‌ت‬ ‫ره‌سوڵیش ناتوانێت (‪)31‬ی‌ ئاب له‌بیر‬ ‫یه‌كێتییه‌كانی‌ هه‌ولێر بباته‌وه‌‪.‬‬ ‫ع��وس��م��ان ب��ان��ی��م��اران��ی‌ وت���ی‌‬ ‫«سه‌ركوتكاریی زۆر له‌ هه‌ولێر روویداوه‌‬ ‫له‌ ماوه‌ی راب��ردوودا‪ ،‬خه‌ڵكی هه‌ولێر‬ ‫زۆر غه‌دری لـێ‌ كراوه‌‪ ،‬تا ئێستا ده‌یان‬ ‫كه‌س هه‌ن كه‌ بێسه‌روشوێنن‪ ،‬هه‌ولێر‬ ‫زۆر سه‌ركوت كراوه‌‪».‬‬ ‫كادیرێكی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ هه‌ولێری‌‬ ‫یه‌كێتیی‌ نیشتیمانیی‌ كوردستان‪،‬‬ ‫به‌ (لڤین)ی‌ راگه‌یاند «ئ�ه‌و كادیرو‬ ‫ئه‌ندامه‌ مه‌بده‌ئییانه‌ی‌ كه‌ یه‌كێتی‌ له‌‬ ‫هه‌ولێر هه‌یه‌تی‌‪ ،‬قه‌ت ئاماده‌نین ده‌نگ‬ ‫به‌ مه‌سعود بارزانی‌ بده‌ن‪ ،‬چونكه‌ ئه‌و‬ ‫رۆژه‌ی‌ كه‌ مه‌سعود بارزانی‌ حكومه‌تی‌‬ ‫به‌عسی‌ هێناوه‌یه‌ له‌ (‪)31‬ی‌ ئاب‪،‬‬ ‫به‌هۆیه‌وه‌ ته‌واوی‌ جه‌ماوه‌ری‌ یه‌كێتی‌ له‌و‬ ‫شاره‌ ئیهانه‌كراو گه‌یشته‌ ئه‌و ئاسته‌ی‌‬ ‫ئیهانه‌ی‌ خێزانه‌كانیشمان بكرێت له‌سه‌ر‬ ‫ده‌ستی‌ ئه‌ندامان‌و كادیرانی‌ پارتی‌‪».‬‬ ‫وتی‌ «ئه‌م رووداوه‌ بۆ یه‌كێتیه‌كانی‌‬ ‫هه‌ولێر برینێكه‌ قه‌ت به‌ موجامه‌له‌كانی‌‬ ‫ت��اڵ��ه‌ب��ان��ی‌ ب���ه‌رام���ب���ه‌ر ب���ارزان���ی‌‬ ‫ساڕێژنابێت‪».‬‬ ‫تۆرانی‌ یه‌كێتییه‌كان‪ ،‬شانسی‌‬ ‫گۆڕانی‌ زیاتر كردووه‌‬

‫به‌هۆی‌ ئه‌و ماڵوێرانی‌و مه‌ینه‌تییانه‌ی‌‬

‫به‌ده‌ستی‌ پارتییه‌وه‌ تووشی‌ ب��وون‪ ،‬له‌‬ ‫هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ قوتابیان‌و شاره‌وانییه‌كاندا‪،‬‬ ‫یه‌كێتییه‌كان ده‌نگیان به‌ یه‌كگرتووی‌‬ ‫ئیسالمی دا‪ .‬به‌اڵم ئه‌مجاره‌ به‌شێكی‌ زۆری‌‬ ‫ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ له‌ یه‌كێتی‌ ت��ۆراوه‌‪ ،‬بۆیه‌‬ ‫چ��اوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مجاره‌ له‌ قازانجی‌‬ ‫لیستی‌ گۆڕان ده‌نگ بده‌ن‪.‬‬ ‫له‌ ئێستا یه‌كێتییه‌ تۆراوه‌كانی‌ هه‌ولێر‪،‬‬ ‫له‌ ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕێن كه‌ تۆڵه‌ له‌ پارتی‌‌و‬ ‫بارزانی‌ بكه‌نه‌وه‌‌و سزای‌ یه‌كێتییش بده‌ن‬ ‫به‌هۆی‌ پشتێكردن لێیان‌و جێهیشتنیان‬ ‫له‌به‌رده‌م پارتیدا‪.‬‬ ‫ئه‌و كادیره‌ی‌ یه‌كێتی‌ له‌ هه‌ولێر وتی‌‬ ‫«ئێمه‌ لیستی‌ گۆڕان به‌ خه‌ونێك وه‌سف‬ ‫ده‌كه‌ین‪ ،‬كه‌ بتوانێت هیچ نه‌بێت كه‌مێك‬ ‫هه‌یمه‌نه‌ی‌ پارتی‌ له‌و شاره‌ بشكێنێت‪».‬‬

‫׳‬

‫ی‬ ‫یه‌كێتیی ‌ه تۆراوه‌كان ‌‬ ‫هه‌ولێر ل ‌ه ده‌رفه‌تێك‬ ‫ده‌گه‌ڕێن ك ‌ه تۆڵ ‌ه ل ‌ه‬ ‫ی بكه‌نه‌وه‌‌و‬ ‫پارتی‌‌و بارزان ‌‬ ‫ی یه‌كێتییش بده‌ن‪،‬‬ ‫سزا ‌‬ ‫ی پشتێكردن لێیان‌و‬ ‫به‌هۆ ‌‬ ‫جێهیشتنیان له‌به‌رده‌م‬ ‫پارتیدا‪.‬‬ ‫به‌الی‌ به‌رپرسی‌ یه‌كێك له‌ كۆمیته‌كانی‌‬ ‫یه‌كێتی له‌ ه �ه‌ول��ێ��ره‌وه‌‪ ،‬ئ��ه‌وه‌ جێگه‌ی‌‬ ‫نیگه‌رانییه‌ كه‌ ئێستا خ��ودی‌ تاڵه‌بانی‌‬ ‫پڕوپاگه‌نده‌ بۆ بارزانی‌ ده‌كات‪ ،‬له‌ كاتێكدا‬ ‫«ئ��ه‌ن��دازی��اری‌ دروس��ت��ك��ردن �ی‌ هه‌ستی‌‬ ‫دژایه‌تیی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ بارزانی‌ بووه‌ له‌ ماوه‌ی‌‬ ‫راب��ردوودا‪ ،‬ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی‌ به‌ خۆفرۆش‬ ‫وه‌سفكردووه‌ له‌نێو كادیراندا‪ ،‬به‌اڵم ئێستا‬ ‫به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كار بۆ بارزانی‌ ده‌كات‪،‬‬ ‫به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ بارزانییش به‌و شێوه‌یه‌‬ ‫كار بۆ خۆی‌ ناكات‪».‬‬

‫ئه‌و ئه‌وه‌شی‌ وت‪ ،‬كه‌ ئه‌وان هه‌ست‬ ‫ناكه‌ن رێككه‌وتنی‌ ستراتیژیی‌ نێوان‬ ‫پارتی‌‌و یه‌كێتی‌‪ ،‬رێككه‌وتنی‌ دوو حیزبی‌‬ ‫گه‌وره‌ بێت‪ ،‬به‌ڵكو ئه‌وان وا هه‌ست‬ ‫ده‌كه‌ن ئه‌و رێككه‌وتنه‌‪ ،‬رێككه‌وتنێكه‌‬ ‫له‌نێوان پارتی‌‌و تاڵه‌بانیدا‪.‬‬ ‫ج��ه‌م��اوه‌ری یه‌كێتی‌ ل�ه‌ هه‌ولێر‬ ‫چ��اوه‌ڕێ��ی ئ��ه‌وه‌ ب��وون‪ ،‬كه‌ یه‌كێتی‌‬ ‫وه‌ك هێزێكی‌ كاریگه‌ر به‌رامبه‌ر به‌‬ ‫پارتی‌ له‌ هه‌ولێر مامه‌ڵه‌ بكات‪ ،‬نه‌ك‬ ‫ببێت به‌ به‌شێك له‌ پارتی‌‪ ،‬جه‌ماوه‌ری‌‬ ‫یه‌كێتی‌ وا هه‌ست ده‌كات ئه‌گه‌ر ده‌نگ‬ ‫بدات به‌ لیستی‌ كوردستانی‌‪ ،‬كه‌واته‌‬ ‫ده‌نگی‌ داوه‌ به‌ پارتی‌ نه‌ك به‌ یه‌كێتی‌‪.‬‬ ‫بۆیه‌ پێده‌چێت له‌نێوان گۆڕان‌و چوار‬ ‫حیزبه‌كه‌دا‪ ،‬ده‌نگ بۆ لیستی‌ گۆڕان‬ ‫ب��ده‌ن‪ ،‬چونكه‌ ده‌زان��ن ته‌نها گۆڕان‬ ‫ده‌توانێت به‌رامبه‌ر پارتی‌ بوه‌ستێت‪.‬‬ ‫د‪ .‬كه‌مال میراوده‌لی‪ ،‬كاندیدی‬ ‫ژم���اره‌ (‪ )15‬ب��ۆ پۆستی‌ سه‌رۆكی‬ ‫ه�ه‌رێ��م‪ ،‬له‌ لێدوانێكدا بۆ (لڤین)‪،‬‬ ‫هه‌ولێری‌ به‌ شێرێكی بریندار وه‌سفكرد‪،‬‬ ‫وت �ی‌ «ل �ه‌ هه‌ولێر ك��ۆاڵن ب�ه‌ كۆاڵن‬ ‫شه‌ڕی براكوژیی تێدا كراوه‌‪ ،‬هه‌ولێر‬ ‫(‪)31‬ی ئابی بینیوه‌‪ ،‬هه‌ولێر له‌ رۆژی‬ ‫تۆڵه‌ ده‌گه‌ڕێت‪ .‬خه‌ڵكی سلێمانی كه‌‬ ‫برینێكی هه‌یه‌ ده‌توانێت هاوار بكات‪،‬‬ ‫به‌اڵم له‌ هه‌ولێر خه‌ڵك برینیشی هه‌یه‌‌و‬ ‫ناتوانێت هاوار بكات‪».‬‬ ‫ساردوسڕیی‌ كۆسره‌ت‪،‬‬ ‫ده‌نگی‌ راڕا زیاتر ده‌كات‬

‫پشتگوێخستنی‌ رای‌ كۆسره‌ت‬ ‫ره‌سوڵ‌ له‌ بڕیاره‌ چاره‌نووسسازه‌كاندا‬ ‫له‌الیه‌ن تاڵه‌بانی‌و هه‌وڵه‌كانی‌ ئه‌رسه‌الن‬ ‫بایز له‌ دژی‌‪ ،‬وایكردووه‌ كه‌ كۆسره‌ت‬ ‫ره‌س��وڵ به‌نیگه‌رانییه‌وه‌ به‌شداریی‌‬ ‫هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردن بكات‌و جدیه‌تی‌‬ ‫پێوه‌ دیار نه‌بێت‪.‬‬ ‫به‌تایبه‌ت یه‌كێتی‌ رایگه‌یاندووه‌‬ ‫به‌نیازه‌ ل�ه‌ دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان‪،‬‬ ‫ك��ۆن��گ��ره‌ی‌ خ���ۆی‌ ببه‌ستێت‪ ،‬ئه‌م‬ ‫كۆنگره‌یه‌ش به‌ كۆنگره‌ی‌ خستنی‌ باڵی‌‬ ‫كۆسره‌ت ناوده‌برێت‪ ،‬بۆیه‌ پێشوه‌خت‬ ‫ك��ۆس��ره‌ت ره‌س��وڵ‌ ئ��ام��اده‌ك��اری�ی‌ بۆ‬

‫‪39 ................... LVIN.No (97) , July 20, 2009‬‬


‫حاڵه‌تێكی‌ له‌و جۆره‌ كردووه‌‪.‬‬ ‫له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ بوو‪ ،‬كه‌ زیاتر له‌‬ ‫نیوه‌ی یه‌كه‌مـــــــــی‌ كاندیده‌كانی‌‬ ‫یه‌كێتی‌ له‌ لیستی‌ كوردستانی‌ له‌ باڵی‌‬ ‫كۆسره‌ت دانراون‪ ،‬ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌‬ ‫ه �ه‌ر كاتێك باڵی‌ گشتی‌ بیانه‌وێت‬ ‫كۆسره‌ت به‌ركـــــــه‌نار بكه‌ن‪ ،‬ژماره‌ی‌‬ ‫زۆری‌ كاندیده‌كـــــــــانی‌ كۆسره‌ت‬ ‫ره‌س��وڵ وابكات له‌م ك��اره‌ په‌شیمان‬ ‫ب��ب��ن�ه‌وه‌‪ .‬ی��ان ئ�ه‌گ�ه‌ر ئه‌نجامه‌كانی‌‬ ‫كۆنگره‌ به‌ دڵ �ی‌ كۆســـــــــــره‌ت‬ ‫ره‌سوڵ‌ نه‌بوون‪ ،‬ئه‌وا بتوانێت له‌نێو‬ ‫هۆڵی‌ په‌رله‌ماندا بچێته‌ پاڵ‌ لیستی‌‬ ‫گۆڕان‪.‬‬ ‫ئه‌گه‌ر چی‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ ئاشكرا‬ ‫كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌ پڕوپاگه‌نده‌ بۆ لیستی‌‬ ‫كوردستانی‌ ده‌ك���ات‪ ،‬ب��ه‌اڵم به‌پێی‌‬ ‫ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ له‌ رێكخستنه‌كانی‌‬ ‫هه‌ولێری‌ یه‌كێیته‌وه‌ دزه‌یانكردووه‌‪ ،‬هیچ‬ ‫له‌ ئه‌ندام الیه‌نگرانی‌ هێڵه‌كه‌ی‌ خۆی‬ ‫مولزه‌م نه‌كردووه‌ به‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌نگ به‌‬ ‫لیستی‌ كوردستانی‌ بده‌ن‪.‬‬ ‫له‌ هه‌مان كاتدا‪ ،‬كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌‬ ‫حه‌ز ناكات بارزانی‌ ده‌نگێكــــی‌ زۆر‬ ‫بهێن��ت ب��ۆ سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێم‪،‬‬ ‫بۆ ئ�ه‌وه‌ی‌ بارزانــــی‌ غ��روری‌ ئه‌وه‌ی‌‬ ‫نه‌بێت كه‌ بڵێت جه‌ماوه‌ر هه‌مووی‌ به‌‬ ‫ئه‌و رازییه‌‪ .‬ده‌یه‌وێــــت ئه‌و په‌یامه‌‬ ‫به‌ بارزانی‌ بڵێت‪ ،‬كه‌ خه‌ڵكێكی‌ زۆر‬ ‫هه‌یه‌ به‌ ده‌سه‌اڵتی‌ ئ�ه‌و‌و پارته‌كه‌ی‌‬ ‫رازی‌ نییه‌‪ .‬ئه‌گه‌رچی‌ كاندیده‌كانی‌‬ ‫به‌رامبه‌ری‌ له‌ رووی‌ هێزی سیاسییه‌وه‌‪،‬‬ ‫هێزێكی‌ زۆریشیان نه‌بێت‪ ،‬به‌اڵم خه‌ڵك‬ ‫له‌به‌ر بێزارییـــــان له‌ بارزانی‌‪ ،‬ده‌نگ‬ ‫به‌ كاندیده‌كانی‌ دیكه‌ ده‌دات‪.‬‬ ‫داوای‌ له‌ كادیره‌ نزیكه‌كانی‌ خۆی‌‬ ‫كردووه‌ كه‌ به‌ ئاشكرا كار بۆ لیستی‌‬ ‫گ���ۆڕان ن�ه‌ك�ه‌ن ب��ۆ ئ���ه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ری‌‬ ‫نه‌كه‌وێت‪.‬‬ ‫پارتی‌ له‌ خه‌می‌ مه‌سعود بارزانیدایه‌‪،‬‬ ‫نه‌ك لیستی‌ كوردستانی‌‬ ‫له‌ هه‌ڵمه‌تی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردندا‪،‬‬ ‫پارتی‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ بایه‌خ به‌ بانگه‌شه‌‬ ‫بۆ مه‌سعود بارزانی‌ ده‌دات‪ ،‬هێنده‌‬

‫مه‌سه‌له‌ی‌ لیستی‌ كوردستانی‌ بۆ گرنگ‬ ‫نییه‌‪ .‬چونكه‌ نایانه‌وێت هه‌یبه‌تی‌ سه‌رۆك‌و‬ ‫بنه‌ماڵه‌ی‌ بارزانی‌ بشكێت‪.‬‬ ‫رازیبـــــــــوونی‌ پارتی‌ به‌ شه‌راكه‌تی‌‬ ‫یه‌كێتی‌‪ ،‬به‌شێكی‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یه‌كێتی‌‬ ‫فشار له‌سه‌ر له‌ الیه‌نگـــــــــــرانی‌ بكات‬ ‫كه‌ ده‌نگ بۆ بارزانی‌ بده‌ن‪ ،‬چونكه‌ پارتی‌‬ ‫ئاماده‌یه‌ هه‌موو نرخێك ب��دات له‌پێناو‬ ‫سه‌رۆكدا‪.‬‬ ‫به‌پێی زانیارییه‌كانی‌ (لڤین)‪ ،‬پارتی‌‬ ‫یه‌كێتیی‌ له‌وه‌ ئاگــــــــــادار كردووه‌ته‌وه‌‬ ‫ئ��ه‌گ��ه‌ر ده‌ن��گ �ه‌ك��ان �ی‌ لیـــــــــــستی‌‬ ‫كوردستانی‌‌و مه‌ســـــــعود بارزانی‌ یه‌كسان‬ ‫نه‌بـــن‪ ،‬ئه‌وا ئ�ه‌وان هه‌ڵوێســـــــــتیان‬ ‫ده‌بێت‪ .‬له‌به‌ر ئ�ه‌وه‌ی‌ ئه‌وه‌ مانای‌ ئه‌وه‌‬

‫׳‬

‫ی‬ ‫ی تاڵه‌بان ‌‬ ‫موجامه‌له‌كان ‌‬ ‫ی‬ ‫بۆ بارزانی‌‪ ،‬برینه‌كان ‌‬ ‫ی‬ ‫ی ئاب ل ‌ه جه‌سته‌ ‌‬ ‫(‪‌ )31‬‬ ‫یه‌كێتییه‌كاندا ساڕێژ‬ ‫ناكات‬ ‫ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ به‌شێك له‌ یه‌كێتییه‌كان‬ ‫ده‌نگیان داوه‌ به‌ لیستـــی‌ كوردستانی‌‪،‬‬ ‫ب �ه‌اڵم ده‌نگـــــیان ن��ه‌داوه‌ به‌ بارزانی‌‪.‬‬ ‫ئ��ه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی‌ رێككه‌وتنی‌ نێوان‬ ‫پارتی‌‌و یه‌كێتییه‌‪.‬‬ ‫هه‌ولێر كام لیست سه‌رده‌خات؟‬

‫هه‌رچه‌نده‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن له‌‬ ‫هه‌ولێر ساردوسڕه‌‪ ،‬به‌اڵم هه‌ولێر ده‌بێته‌‬ ‫خاڵی‌ یه‌كالكه‌ره‌وه‌ی‌ هه‌ڵبـــــــــــــــژاردن‬ ‫له‌نێوان لیسته‌ ركابه‌ره‌كاندا‪ .‬زۆرینه‌ی‌‬ ‫ده‌نگه‌ راڕاو یه‌كالیینه‌بووه‌وه‌كان له‌و‬ ‫شاره‌ن‪ .‬راكێشانی‌ ئه‌و ده‌نگانه‌ش بۆ هه‌ر‬ ‫لیستێك هاوكێشه‌كه‌ ده‌گۆڕێت‪.‬‬ ‫فازڵ‌ عومه‌ر وته‌بێژی پارتی‌ له‌ لیستی‬ ‫كوردستانی‪ ،‬له‌ لێــــــدوانێكدا بۆ (لڤین)‬ ‫وتی‌ «به‌ بۆچوونی من‪ ،‬هه‌ولێر زۆر به‌‬

‫‪LVIN.No (97) , July 20, 2009 .................... 40‬‬

‫شێوازێكی شارســــتانییانه‌تر‌و مۆدێرنتر‬ ‫م��ام�ه‌ڵ�ه‌ ل �ه‌گ �ه‌ڵ‌ هه‌ڵبژاردنـــــــدا‬ ‫ده‌ك����ات‪ .‬ئێستا زۆر ش��ێ��وازی تر‬ ‫هه‌ن بۆ بانگه‌شــــــه‌ی هه‌ڵبژاردن‪،‬‬ ‫له‌وانه‌ میدیاكان‌و شوێنه‌ تایبه‌ته‌كان‬ ‫بۆ ریكالمكردن‪ .‬بۆیه‌ به‌ بۆچوونی‬ ‫من ئ��ه‌وه‌ی له‌ هه‌ولێر ده‌گوزه‌رێت‪،‬‬ ‫ته‌ندروستتره‌ وه‌ك ئ���ه‌وه‌ی ك �ه‌ له‌‬ ‫سلێمانی ده‌گوزه‌رێت‪».‬‬ ‫ه��ه‌ر س �ێ‌ لیستی‌ كوردستانی‌‌و‬ ‫گ���ۆڕان‌و خ��زم �ه‌ت��گ��وزاری‌‌و چاكسازی‌‬ ‫ب���ه‌وردی‌ ك��ارده‌ك �ه‌ن بۆ سه‌رخستنی‌‬ ‫كاندیده‌كانیان بۆ هۆڵی‌ په‌رله‌مان‬ ‫له‌سه‌ر حیسابی‌ شاری‌ هه‌ولێر‪ .‬چونكه‌‬ ‫سلێمانی‌ كێبڕكێی‌ به‌هێز له‌نێوان‬ ‫كوردستانی‌‌و گۆڕاندایه‌‌و هه‌ریه‌كه‌یان‬ ‫پێگه‌ی‌ خۆی‌ ده‌زانێت‪ .‬دهۆكیش بۆ‬ ‫پ��ارت��ی‌‌و خ��زم �ه‌ت��گ��وزاری‌‌و چاكسازی‌‬ ‫یه‌كالیی ب��ووه‌ت �ه‌وه‌‌و ئ �ه‌وان كێبڕكێی‬ ‫له‌سه‌ر ده‌ك��ه‌ن‪ .‬گۆڕانیش ده‌نگێكی‌‬ ‫كاریگه‌ری‌ نییه‌‪.‬‬ ‫ج���ه‌م���اوه‌ری‌ پ��ێ��ش��ووی‌ یه‌كێتی‌‬ ‫له‌ هه‌ولێر‪ ،‬زۆرترین ده‌نگه‌ راراكان‬ ‫پێكده‌هێنن ب �ه‌ه��ۆی‌ ئازارچه‌شتن‬ ‫به‌ده‌ستی‌ پارتی‌‌و پشتگوێخستنیان‬ ‫له‌الیه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌‪ .‬بۆیه‌ گره‌وه‌كه‌‬ ‫ل�ه‌س�ه‌ر ئ �ه‌وه‌ی �ه‌ ك�ێ‌ ده‌ن��گ�ی‌ ئه‌وانه‌‬ ‫ده‌باته‌وه‌ به‌ره‌و په‌رله‌مان‪.‬‬ ‫س �ه‌اڵح �ه‌دی��ن ب��اب�ه‌ك��ر‪ ،‬به‌رپرسی‬ ‫ده‌زگ��ای هه‌ڵبژاردنی یه‌كگرتوو‪ ،‬له‌‬ ‫لێدوانێكدا بۆ (لڤین) وت �ی‌ «وه‌ك‬ ‫لیستی خ��زم�ه‌ت��گ��وزاری‌و چاكسازی‪،‬‬ ‫ئێمه‌ به‌ به‌رنامــــــــــه‌یه‌كی داڕێژراو‬ ‫هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین‪ .‬له‌ سلێمانی‌و‬ ‫هه‌ولێر ئاهه‌نــــــــــــــگێكی گه‌وره‌ی‬ ‫جه‌ماوه‌ریمان سازكرد‪ ،‬له‌ پارێزگای‬ ‫ده���ۆك‌و ئ�ه‌گ�ه‌ر پێویست ب��ك��ات‪ ،‬له‌‬ ‫شوێنــــــــــــه‌كانی دیكه‌ش ئه‌نجامی‬ ‫ده‌ده‌ی��ن‪ .‬دواتریش قۆناغی سێیه‌می‬ ‫هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان جێبه‌جێ‌ ده‌كه‌ین‪».‬‬ ‫عوسمان بانیمارانی‌ ده‌ڵێت «ئه‌م‬ ‫شێــــــــوازی كاركردنه‌ی هه‌ولێر بۆ‬ ‫بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبـــــــــژاردن زۆر باشه‌‪،‬‬ ‫هه‌ولێر ئه‌و شێره‌ نوســــــــــتووه‌یه‌ كه‌‬ ‫به‌ بێده‌نگی ده‌یگۆڕێت‪».‬‬


Hawler u Halbjardin