رێككەوتنەكەی
سەرچاوە و
لۆزانو هیوای
هێزەكانی تیرۆر
گۆڕانخوازەكان
و فاشیزمی..
》3
هیوادارم كەس نەتوانێت خەونی
》12
》6
ژنانو كچانی...
سەروتار
راگەیاندنی كۆتایی پلینۆمی پێنجەمی كومیتەی ناوەندیی كۆمەڵە
پێنجەمین پلینۆمی كومیتەی ناوەندیی هەڵبژێردراوی كۆنگرەی سیانزەی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە رۆژانی 28ی خاكەلێوە تا 3ی گواڵنی 1394رێكەوت لەگەڵ 17تا 20ی مانگی ئەپریلی 2015لە هەشت كۆبوونەوەدا لە ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵە بەڕێوەچوو. پلینۆم بە راگرتنی چەند ساتێك بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی هەموو گیانبەختكردوانی كۆمەڵەو رێگەی ئازادی ،بە فەرمی دەستی بەكاركرد .سەرەتا سكرتێری گشتیی كۆمەڵە، هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە راپۆرتی سیاسیو سەردێڕی سیاسەتو ئاراستەكانی دەورەی داهاتووی ،پێشكەش بە پلینۆم كرد. راپۆرتی سكرتێر بە شێوەی گشتگیر تاوتوێی باردودۆخی سیاسی ئێستای كردو ،گرنگترین ئەركەركانی كۆمەڵە لە دەورەی داهاتووی تێدا باس كرا .لەبەشێكی دیكە لە راپۆرتەكەدا، بەتایبەتی هاوكاریی نێوان بزوتنەوەو حیزبەكانی بەشە جیاجیاكانی كوردستانو، هەروەها پێویستیی هاوكاریی نێوان حیزبە سیاسییەكانی رۆژهەاڵتی كوردستان جەختی لەسەر كرایەوەو لەم نێوەندەشدا هەوڵەكانی ئەم دواییە بۆ یەكگرتنەوە لە نێو ریزەكانی كۆمەڵە ،قسەو باسی لەسەركراو جەخت لەسەر بەئەنجام گەیاندنی ئەو پرۆسەیە كرا. لەبەشێكی دیكە لە راپۆرتەكەدا ئاماژەیەك كرا بەو بەربەستو گرفتانەی ئێستای بەردەم ئێمە لە باشوری كوردستانو جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە كە هەوڵەكان بۆ دۆزینەوەی شێوازی نوێ كارو چاالكییەكانی ئێمە لەم ناوچەیە لەڕووی سیاسیو سەربازیی زۆرتر بێتو ئەم بابەتەش بخرێتە ئەولەویەتی كاری كومیتەی ناوەندییەوە. پاش پێشكەشكردنی راپۆرتی سكرتێری گشتیی ،هاوڕێیان بەشداربووی پلینۆم بە چڕوپڕی قسەو باسیان لەسەر تەوەرە سەرەكییەكانی راپۆرتەكە كردو پاش چەندین كاتژمێر گفتوگۆو دیالۆگ ،ئەجێندای كۆبوونەوەكانی پلینۆم بەپێی ریزبەندی خوارەوە ئامادە كرا: دەورەی داهاتوو و سەرەكیترین ئەركەكانی ئێمە ،مەسەلەی دابینكردنی داراییو تێپەڕبوون لە قەیرانی ئێستای دارایی ،گفتوگۆ لەسەر پرۆسەی یەكگرتنەوەی سێ رەوتی كۆمەڵە (رەوتی سوسیالیستی ،هێڵی یەكگرتنەوەی كۆمەڵە -كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێرانو كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان)،
...بۆ ل 3
dwaroj@komala.com
دوو ههفتهنامهیهكی سیاسی گشتییه كۆمهڵهی زهحمهتکێشانی کوردستان دهریدهكات ژماره ( )73ساڵی هەشتەم ١٤ - ٢٠١٥/5/4ی گواڵنی ١٣٩٤ نرخ 500 :دینار
پێنجەمین پلینۆمی كومیتەی ناوەندیی كۆمەڵە كۆتایی پێهات
پێنجەمین پلینۆمی كومیتەی ناوەندی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە رۆژانی 28ی خاكەلێوە تا 3ی گواڵنی 1394ی هەتاویی بەبەشداری زۆرینەی ئەندامانی سەرەكیو راوێژكارانی كومیتەی ناوەندیی كۆمەڵە بەڕێوەچووو. لەپلینۆمدا پاش پێشكەش كردنی راپۆرتی سیاسی لەالیەن سكرتێری گشتی كۆمەڵە ،هاوڕێ عومەر
ئێلخانیزادە ،بەشداربووانی پلینۆم تاوتوێی چەندین تەوەری گرنگ بۆ كاری داهاتووی كۆمەڵەیان كرد. لە پێنجەمین پلینۆمی كۆمەڵە بڕیاردرا چەندین تەوەرو بابەت ببێتە ئەولەویەتی كاری كومیتەی ناوەندیی لەوانە: ئەولەویەتەكانی كومیتەی ناوەندی بۆ یەكگرتنەوەی ریزەكانی كۆمەڵە، چاكسازی لە موناسەباتو شێوەی كار
لە ئوردوگاكان ،راهێنانو بەهێزكردنی هێزی پێشمەرگەو ئامادەكاریی بۆ پێكهێنانی هێزێكی لێهاتوو و خەباتكاری پێشمەرگە بۆ پێویستییەكانی ئێستاو رێگەخۆشكردن بۆ حوزوری هێزی پێشمەرگە لەناوخۆی كوردستان، بەردەوام بوونی كۆكردنەوەی یارمەتی دارایی لە ئەندامانو یارمەتییەكانی خەڵك لەناوخۆو دەرەوەو ،هەوڵدان
بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی داهاتی سەربەخۆو بەردەوام ،پەرەپێدانی چاالكییو كاری راگەیاندن. لەپلینۆمدا ئەندامانی كومیتەی ناوەندیی بە رێكەوتنو هاودڵی جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە كە كومیتەی ناوەندیی دەبێت لە هەمووی ئەو خااڵنە پێشقەدەم بێتو لەهەموو بوارەكاندا چاودێرو ئامادە بێت.
سااڵنە زیاتر لە هەزار كەس بە هۆی رووداوی كار گیان لەدەست دەدەن سااڵنە زیاتر لە هەزار كەس لە ئێران بە هۆی رووداوەكانی كار و لەبەرچاو نەگرتنی ستاندارەكان لە كاتی كاركردندا گیانیان لە دەست دەدەن. هاوكات بەوتەی یەكێك لەبەرپرسانی ئیدارەی كاری كۆماری ئیسالمی ،زیاتر لە شەش ئەوەندەی ئەو ئامارە ،كرێكاران بەهۆی نەخۆشییەكانی كار گیانیان لەدەست دەدەن كە بەهۆی كاری تاقەتپرۆكێنو ناستاندارد توشی دەبن. ئەو بەرپرسە حكومەتییە لە درێژەدا رایگەیاند، زیاتر %40گیانلەدەستدانی كرێكاران بە هۆی رووداوی كار لە بەشی پیشەیی بیناسازیی روو دەدات. لە ئێراندا بە هۆی نەبوونی یاسای كار و داكۆكی لە مافی كرێكار ،ئەگەر بۆ هەر یەكەیەكی بەرهەمهێنەر و پیشەیی ستانداردەكانی كار و بێهداشت و پاراستنی كار دابین بكرێت ٦ساڵی پێویستە كە لە كاتی ئێستادا و بەهۆی قەیرانی ئابووری ئەو اڵتە و نەبوونی بەڕێوەبەری و بەرنامەی كار،جێبەجێ نابێت و گیان لە دەستدانی كرێكاران بە هۆی كەمتەرخەمیی بەرپرسانی كار بە “قەتڵی راستەوخۆ” ئەژمار دەكرێت. بە پشتبەستن بە ئاماری پزیشكی یاسایی،
رووداوكانی كار لە ماوەی ٩مانگی سەرەتای ئەمساڵی هەتاویدا گیانی یەك هەزار و ٥٠٦ كرێكاری ئەستاندووە. چاالكانی كرێكاریی ئێران بەردەوام لە دۆخی نالەباری ئیمەنی كار لەو واڵتەدا رەخنەیان گرتووە
و ئەو رەخنانە لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا بەرز بووەتەوە. گیان لەدەستدانی كرێكاران بەهۆی رووداوەكانی كار لەالیەن هەڵسوڕاوانی كرێكاریی ئێران بە «مەرگی بێدەنگ» ناوی لێدەبرێت.