Page 1

‫‪》3‬‬

‫کۆماری ئیسالمی‬ ‫لەسەر دووڕێیانی‬ ‫داڕمان‬

‫بەشداربووان لە‬ ‫هەڵبژاردنەکانی‬ ‫نوێنەرانی‬ ‫پەڕلمانی ئێران‬

‫کۆمەڵە و ڕۆڵی‬ ‫ژنان لە خەباتی‬ ‫چەوساوەکاندا‬

‫‪》5‬‬

‫‪》 4‬‬

‫ژمار‌ه (‪ )٨٦‬ساڵی هەشتەم‬

‫دوو هه‌فته‌نامه‌یه‌كی سیاسی گشتییه‬

‫ده‌ریده‌كات‬

‫نرخ‪ 500 :‬دینار‬

‫‪dwaroj@komala.com‬‬

‫كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان‬

‫‪١٧ - ٢٠٢٠/٠٣/٠٧‬ی ڕەشەممەی ‪1398‬‬

‫سەروتار‬ ‫بە بۆنەی ‪ ٨‬مارس‪ ،‬ڕۆژی جیهانی ژن‬

‫« کۆماری ئیسالمی»‬

‫و هەڕەشەی‬

‫«ڤایرۆسی کڕۆنا»‬

‫لە نێوان شاردنەوە و ئاگادارکردنەوە‬ ‫فەریبا محەممەدی‬ ‫ئەی ژن بە راست یەکسانیبوون قەرەبووی ئەو‬ ‫هەموو غەدرانە ئەکاتەوە‪ ،‬کە پیاو لێیکردووی؟‬ ‫بەم وتەی شاعێری یەکسانیخواز شێرکۆ‬ ‫بێکەس‪ ،‬راستی قوواڵیی ئەو غەدرانەت بۆ‬ ‫دەردەکەوێ کە بەرانبەر بە ژنان کراوە و تەنانەت‬ ‫یەکسانیش ناتوانێ سارێژی ئازارەکانیان بکات‪.‬‬ ‫دابەشبوونی رۆڵ ودەوری ئێمە لەو کۆمەڵگایانەی‬ ‫کە هێشتا پیاومەزنی و ئایین بااڵدەستە بە‬ ‫شێوەیەکی نایەکسان و نادادپەروەرانەیە و ژن‬ ‫رۆڵی بوونەوەرێکی الواز و بێدەسەاڵت دەبینێ‬ ‫و بەردەوام قوربانییە‪ .‬هەر ئەمەش وایکردووە‬ ‫کە ژن نەتوانێ پێگەیەکی بە هێزی لە نێو‬ ‫کۆمەڵگە و تەنانەت خێزانیش هەبێ‪ .‬ئەمە واتا‬ ‫قوربانی بوون‪ ،‬ئەو رۆڵەیە کە بە ژن دراوە‬ ‫و بووە بە ئامرازێک بۆ چەوساندنەوەی‪ ،‬بۆ‬ ‫نمونە دایکایەتی‪ ،‬لە الی هەموو ئێمە دایک‬ ‫بوون یانێ هەموو ژیان و کاتت بۆ منداڵ یان‬ ‫منداڵەکانت دابنێی و دایکی باش ئەو دایکەیە‬ ‫کە زیاترین ئازار لە پێناو منداڵەکانیدا دەچێژێ‬ ‫بە بێ ئەوەی ساتێ بیر لە خۆی و خواستەکانی‬ ‫بکاتەوە (الموایە ھەم دایک و ھەم باب پێویستە‬ ‫وەک یەک ڕۆڵیان ھەبێ)‪.‬‬ ‫هەر ئەم روانین و پێناسەیە بۆ ژن لە باقی‬ ‫بوار و رەهەندەکانی دیکەی ژیانیشدا دەبیندرێ‬ ‫و کاریگەرە‪ ،‬ئەگەر لێرە ئاماژە بە سیاسەت‬ ‫و بەشداری ژنان لە نێو ئەم بوارە گرنگەی‬ ‫کۆمەڵگا بکەین دیسان بەرەورووی هەمان‬ ‫کاراکتر دەبینەوە کە ژن یان قوربانیە یان‬ ‫لە باشترین حاڵەتدا دەبێ وەک پیاو بێ‪.‬‬ ‫مرۆڤێک کە رۆڵی قوربانی دەگێڕێ ناتوانێ‬ ‫سەربەخۆ و خاوەن بڕیار بێ و بەردەوام‬ ‫پێویستی بە رزگارکەرێک هەیە و چاوەڕێی‬ ‫بڕیار و لێکدانەوەی پیاوانە‪ .‬ئەگەر ژنانێک‬ ‫پێچەوانەی ئەم روانینە خاوەنی هێز و بڕیاری‬ ‫خۆیان بن و جلی قوربانیبوون لە بەر داکەنن‪،‬‬ ‫ئەبنە رکابەری مەیدانەکە و بۆیە هەوڵەکان چڕ‬ ‫دەبێتەوە بۆ بەربەست دروست کردن و الواز‬ ‫کردنیان کە زۆرجار پەنا دەبرێتە بەر پرسە‬ ‫ئەخالقیەکان و دەس ئەخەنە سەر ئەو خااڵنەی‬ ‫کە لە کۆمەڵگای ئێمە بۆ ژنان بڤەیە و هێڵی‬ ‫سوورە‪ .‬لێرەدا ئاماژەیەک بە سێ گۆشەی‬ ‫کارپمەن بکەین کە لە الیەن دەروونناسێک هەر‬ ‫بەم ناوەوە باس کراوە کە تێیدا ئاماژە بەوە‬ ‫دەکات کە سەرەڕای ئەوەی سێ گۆشە هەیە‬ ‫بەاڵم هەمیشە دوو کەس یاری تێیدا دەکەن‬ ‫و هەوڵ دەدن کەسی سێهەم کۆنتڕۆڵ بکەن‬ ‫یان لە ژێر چاوەدێری ئەواندا بێت‪ .‬کە لێرە‬ ‫کەسی سێهەم ژنە و دوو کەسەکەیتر پیاون‪،‬‬ ‫واتا کۆنتڕۆڵ و چاوەدێری کردن بووە بە‬ ‫بەشێک لە کلتوری پیاوان‪ ،‬تا بەم شێوەیە‬ ‫زیاتر هێژمۆنی خۆیان زاڵ بکەن‪ .‬قوربانیبوون‬ ‫رۆڵی ژنانی کۆمەڵگای داخراو و سۆننەتییە کە‬ ‫پیاو(هاوسەر‪ ،‬باوک‪ ،‬کوڕ یان برا) هەمیشە‬ ‫وەک رزگاریبەخشێک دەوری سەرەکی هەیە لە‬ ‫ژیانی ئەودا‪ .‬بەردەوام لەم کۆمەڵگایانە ژن و‬ ‫منداڵ وەک دوانەیەکی جیانەکراوە چاولێدەکەن‬ ‫و کاتێ باس لە قوربانی و بێدەرەتانییەکان‬ ‫ئەکەن ئەوە دەڵێن‪ :‬ژن و منداڵ‪ ،‬واتا ژنیش‬

‫‪...‬بۆ ل ‪2‬‬

‫کۆماری ئیسالمی هەر لەسەرەتای‬ ‫دامەزرانیەوە تاکوو ئێستا بەردەوام‬ ‫مانەوەی خۆی لە سەر ئەساسی درۆ‬ ‫و شاردنەوە و ئینکاری راستییەکان‬ ‫بووە‪ ،‬هەروەک چۆن لەکاتی نارەزایەتی‬ ‫و سەرهەڵدانەکانی مانگی خەزەڵوەر‬ ‫روو بە دنیای دەرەوە ئامارێکی پڕ‬ ‫لە درۆ و چەواشەکارانەی لەسەر‬ ‫گیان لەدەستدانی خەڵکی ناڕازی باڵو‬

‫کردەوە ‪ ،‬یان وەک چۆن لە کاتی‬ ‫خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە‬ ‫و گیان لەدەستدانی خەڵکی بێ تاوان‬ ‫بە درۆ و دەلەسە بێ ئاگایی خۆیان‬ ‫لە خستنەخوارەوەی فڕۆکەکە باس‬ ‫دەکرد ‪ ،‬ئێستاش و لەکاتی باڵو‬ ‫بوونەوەی ڤایرۆسی کوڕۆنا وەک‬ ‫پیشەی لەمێژینەیان لەناوەندە رەسمی‬ ‫و میدیاییەکانیانەوە هەر لە سەرەتاوە‬

‫دیداری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و حیزبی سوسیالیستی‬ ‫چەپی نۆرۆێژ‬

‫رۆژی سێ شەممە ڕیکەوتی ‪ ٢٠٢٠/٣/٣‬لە ئوسلوێ پاێتەختی واڵتی‬ ‫نۆروێژ شاندێکی کومەڵەێ زەحمەتکێشانی کوردستان پێکهاتوو لە‬ ‫هاوڕێیان رەزا کەعبی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی کۆمەڵە و ئازاد‬ ‫سەلواتی بەرپرسی ڕێکخستنی کۆمەڵە لە نۆرۆێژ سەردانی بارەگاێ‬ ‫ناوەندیی حزبی سوسیالیستی چەپی نۆروێژیان لە ئوسلوکرد کە لە‬ ‫الێەن بەرێزان یەرموند سکۆر ئەندامی رێبەراێەتی و بەرپرسی پێوەندیە‬ ‫نێونەتەوەیەکانی حزب و مەسعود ناسری ئەندامی کادری ڕێبەری حزب‬ ‫لە کومۆنی ڕالینگن و هاوکاری بەشی پێوەندیە نێونەتەوەیکانی حزب بو‬ ‫ئەحزابی کورد و دیاسپوڕای کورد لە نۆرۆێژ بە گەرمی پێشوازی کران‪.‬‬

‫تاوەکوو ئێستا خەریکی شاردنەوەی‬ ‫بوون ‪ ،‬بەاڵم لە ئێستادا کە ئەو پەتایە‬ ‫رووی کردۆتە کاربەدەستانی حکوومەتی‪،‬‬ ‫چیتر ناتوانن هەواڵەکان بشارنەوە بەاڵم‬ ‫لە هەوڵی ئەوەدان کە کەمترین هەواڵ‬ ‫لەسەر ئەو ڤایرۆسە باڵو بکەنەوە ‪.‬‬ ‫کاربەدەستانی رژیم نەیان دەزانی کە‬ ‫ئەو پەتایە خۆشیان دەگرێتەوە بۆیە‬ ‫لەهەوڵی شاردنەوەیدا بوون ‪ ،‬لەڕاستیدا‬

‫ئەوە بەشێک لە واقعیەتەکانی ناو ئێرانە‬ ‫‪ ،‬بەاڵم پرسیار ئەوەیە کە واڵتی چین‬ ‫کە رێژەی ئالوودەبوانی زۆر لەوانەی‬ ‫کە لەناو ئێران تووشی کوڕۆنا بوون‬ ‫زیاترە و ئازادی چاپەمەنی و میدیاکان‬ ‫لەوێش سانسۆری لەسەرە بەاڵم بۆچی‬ ‫لەوێ کاربەدەستانی چینی کەمتر تووش‬ ‫بوون؟‬

‫‪...‬بۆ ل ‪٦‬‬

‫کۆنفرانسی ئەندامانی کۆمەلە لە واڵتی سوئید به‌ڕێوه‌چوو‬

‫لە سەر بانگهێشتی کومیتەی سوئید بۆ گرتنی کونفرانسی سااڵنە‪ ،‬ب ‌ه به‌شداری‬ ‫ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ئه‌ندامانی‌کۆمەڵە رۆژی شەممە ‪ 2020/02/29‬به‌ڕێوه‌چوو‪.‬‬ ‫سەرەتا لە الیەن کومیتەو وێرای بەخێرهاتنی ئامادەبووان و پەسەندکردنی‬ ‫رۆژەڤی کۆبونەوە‪ ،‬سروودی رەسمی کۆمەڵە و دەقیقەێیک بێ دەنگی بۆ رێزلێنان‬ ‫لە یادی هاوڕێیانی گیانبەختکردنی کۆمەڵەو سەرجەم گیانبەختکردوانی ڕێگەی‬ ‫ئازادی و ڕزگاری و هەروەها دیاری کردنی هاوڕێیەک بۆ نوسینی پروتوکۆل‪،‬‬ ‫کوبونەوەکە بە فەرمی دەستی بە کار کرد‪.‬گوزارشی کارو چاالکیەکانی‬ ‫ساڵی رابردوو پێشکەش کرا‪ ،‬ودرایە بەرباس و لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندن‪.‬‬ ‫هەروەها گوزارشی ماڵی و خەرجەکانی یەک ساڵ بە ئاگاداری هاوڕێیان‬ ‫گەیشت‪ .‬دواتر باس و پێشنیاری دیکە بۆ داهاتو و ڕاپەڕاندنی ئەرکەکان کرا‬ ‫و لە کۆتایی دا سێ کەس لە هاوڕێیان بۆ ماوەی دو ساڵ ئەرکی کومیتە‬

‫یان بە ئەستۆ گرت و بەو شێوەیە کۆنفراسی سااڵنە کۆتایی پێهات‪.‬‬


‫‪2‬‬

‫ژمار‌ه (‪ )٨٦‬ساڵی هەشتەم‪٢٠٢٠/٠٣/٠٧ ،‬‬

‫هه‌واڵ‌و راپۆرت‬

‫‪Dwaroj@komala.com‬‬

‫پاشماوەی سەروتار‬ ‫بە هەمان رادەی منداڵێک بێدەرەتان و بێدەسەاڵتە کە‬ ‫ئەمەش هەڵگری هەمان روانگە و بۆچوونی پیاوساالری‬ ‫و ژن بە کەم بینینە‪ .‬لە کاتێکدا ژن مرۆڤێکی تەواوە و‬ ‫لە باری جەستەیی و هزریشەوە هیچ جیاوازیەکی لە گەڵ‬ ‫پیاو نیە و نابێ لە گەڵ منداڵ بە یەک چاو سەیر بکرێن‬ ‫کە توانای خۆپاراستن و دەرباز بوون لە کێشەکانیان‬ ‫نیە‪ .‬رەنگە ئەمە زۆر جار بۆ ژنان ئاسانتر بێ و ئەوان‬ ‫لە کۆمەڵێک بەرپرسایەتی دوور بخاتەوە‪ ،‬بەاڵم ئەمە‬ ‫دەسپێکی الوازی و پێشێل کردنی مافەکانیانە وەک‬ ‫بەشێک لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی‪.‬‬ ‫تا ئەو کاتەی ژن خۆی لەم رۆڵ و کاراکترە رزگار نەکا و‬ ‫چیتر وەک قوربانی چاو لە خۆی نەکا‪ ،‬ئەو کات دەتوانێ‬ ‫هەنگاو بەرەو دەستەبەر کردنی مافەکانی خۆی بنێت و‬ ‫هاوسەنگی رابگرێت‪ .‬لەو کۆمەڵگایانەی هێشتا داب و‬ ‫نەریت وئایین و کلتوری پیاوساالری حوکم دەکات‪ ،‬ژنان‬ ‫پێویستیان بە هێز و ئێرادەی تایبەت هەیە تا بەرەنگاری‬ ‫هەموو ئەو جۆرە روانینانە ببنەوە کە ژن دەکاتە قوربانی‬ ‫و پیاویش دەکاتە پاڵەوان‪ .‬لە ژیانی کۆمەاڵیەتی و سیاسی‬ ‫و هەموو بوارەکانی دیکە ئاساییە کە بەرەورووی کۆمەڵێک‬ ‫گرفت و لەمپەر ببینەوە‪ ،‬ئەوەی گرنگە چۆنیەتی بەرەروو‬ ‫بوونەوە لە گەڵ ئەم کێشانەیە و هەوڵ بۆ چارەسەر‬ ‫کردنیەتی نەک ناهومێدی و قوربانی کردنی خۆ‪.‬‬ ‫لە ھەموو مێژووی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردیشدا‪،‬‬ ‫ڕۆلی ژن بەرچاو بووە‪ ،‬بەاڵم ھەمیسان ڕۆلی پشتیوانی‬ ‫پیاو بۆی بەرجەستە کراوەتەوە و بۆتە دایکی پاڵەوان‬ ‫نەک خودی پاڵەوان‪.‬‬ ‫ئەو سااڵنەی دوایی کە دەوری خەباتی مەدەنی لە‬ ‫ڕۆژھەاڵتی کوردستان و لە ژێر دەسەاڵتی دژە ژنترین‬ ‫حکومەتی ئەو جیھانە‪ ،‬بەرچاو و دیارەو‪ ،‬بۆتە نمونەیەکی‬ ‫جێ ھیوا لە ھەموو بزوتنەوەی کوردستاندا‪ ،‬نکوڵی لێناکرێ‬ ‫ڕۆڵی ژن لەو خەباتەدا ڕۆڵێکی سەرەکی و دیارە‪ ،‬واتە‬ ‫ئەوە ژنانیشن کە بونەتە پاڵەوان‪ .‬با لە ڕۆژی ژندا جارێکی‬ ‫دیکە بە ڕۆشنی بڵێین‪ :‬تا لەم بزوتنەوەدا سەربەخۆیی‪،‬‬ ‫پاڵەوانەتی ژنان و دەوری کاریگەریان باوەڕێ پێنەھێندرێ‬ ‫و کولتوری دژە ژن توڕ ھەڵنەدرێ‪ ،‬ئاسۆی ڕزگاریی ڕوون‬ ‫نابێ‪.‬‬

‫راپۆرتێک لەسەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان‬

‫ئا‪:‬ژیال ڕەشیدی‬ ‫بە پێی ئەو هەوااڵنەی کە لە ‪٢٦‬ی‬ ‫رێبەندان تا ‪١٢‬ی رەشەمە لە ناوەندە‬ ‫هەواڵدەرییەکان باڵو بوونەتەوە‬ ‫رێژەی هاوواڵتیانی دەستگیر کراو‪،‬‬ ‫کوژراو و بریندار کردنی کرێکارانی‬ ‫بێکار کە کۆڵبەریی ئەکەن بە‬ ‫هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی‬ ‫کۆماری ئیسالمی هەروەها دیاردەی‬ ‫خۆکوژی نەتەنیا لە کوردستاندا‬ ‫بەڵکوو لە سەرتاسەری ئێراندا ڕوو لە‬ ‫زیادبوونە ‪ ،‬سەرباری ئەوە ویرووسی‬ ‫کۆرۆناش بۆتە هۆی دڵەراوکێی زیاتر‬ ‫لە ناو خەڵکداو بۆتە کەرەسەیەکیش‬ ‫بۆ گوشار خستنە سەر بەندکراوانی‬ ‫سیاسی‪.‬‬ ‫ئەمەی خوارەوەش هێندێک لە‬ ‫ئامارەکانە‪:‬‬ ‫رۆژی شەممە ‪٢٦‬ی ڕێبەندان‬ ‫کۆڵبەرێک بە ناوی عەبدولواحید‬ ‫کەریم پوور خەلکی سەردەشت و‬ ‫تەمەن ‪٢٤‬ساڵ لە ئەنجامی تەقەی‬ ‫هێزە چەکدار و سنوور پارێزەکانی‬ ‫کۆماری ئیسالمی ئێران بە سەختی‬ ‫بریندار و بۆ چارەسەری پزشکی‬ ‫رەوانەی نەخۆشخانەی سەردشت‬ ‫کراوە‪....‬‬ ‫رۆژی یەکشەممە ‪٢٧‬ی رێبەندان ‪،‬‬ ‫ھێزەکانی کۆماری ئیسالمی ئیران‪،‬‬ ‫جارێکی دیکە ھێرشیان کردە‬

‫ناوەندی هاوکاری بۆ هاوکاری و هاوئاهەنگیی پێشمەرگانە‬

‫سەر کۆڵبەران و لە ئاکامی‬ ‫ئەو ھێرشەدا کە لە سەر سنووری‬ ‫« نەوسوود » روویداوە‪ ،‬کۆڵبەرێک‬ ‫بە ناوی« ئەحمەد سەحرایی»‬ ‫خەڵکی ئاوایی«دەشە» سەر بە‬ ‫ھەورامان بریندار و دوای گەیاندنی‬ ‫بۆ نەخۆشخانە بە هۆی سەختی‬ ‫برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە‬ ‫و هەشت کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی‬ ‫جەالل نووری‪ ،‬زاهید نووری‪ ،‬جەبار‬ ‫محەممەدی‪ ،‬عەزیم ئەمین زادە‪،‬‬ ‫رەسوڵ هاشمی‪ ،‬شاهد ئەداک‪ ،‬تەها‬ ‫سولەیمانی و شادمان سەیدی بریندار‬ ‫کراون‪......‬‬ ‫رۆژی یەک شەممە ‪٢٧‬ی رێبەندان‬ ‫لە مەرزی دۆڵەبی هێزەکانی‬ ‫کۆماری ئیسالمی تەقەیان لە‬ ‫دەستەیەک کۆڵبەر کردوە کە‬ ‫لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی‬ ‫کامران توانا ساحبی‪ ،‬خەڵکی‬ ‫مەریوان‬ ‫ئاوایی«سەردۆش»ی‬ ‫بریندار و بۆ چارەسەری پزشکی‬ ‫رەوانەی نەخۆشخانە کراوە‪.....‬‬ ‫ڕۆژی یەکشەممە ‪٢٧‬ی ڕێبەندان‬ ‫کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی گوندی‬ ‫ژیوار سەر بە شاری سەواڵوا بە ناوی‬ ‫”شاهد ئەداک“ تەمەن ‪ ٢٢‬ساڵ کە‬ ‫بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی‬ ‫ئێران لە بەرزاییەکانی سنووری‬ ‫شۆشمێ سەر بە بەشی نەوسوودی‬ ‫شاری پاوە لە گەڵ چەن کۆڵبەری‬ ‫دیکە بریندار کرابوو‪ ،‬بە داخەوە‬ ‫رۆژی دووشەممە بە هۆی سەختی‬ ‫برینەکانیەوە گیانی لە دەست‬ ‫داوە‪.....‬‬ ‫رۆژی دووشەممە ‪٢٨‬ی رێبەندان‬ ‫خەڵکی پاوە بۆ مەحکووم کردنی‬ ‫ھێرش بۆ سەر کۆڵبەران لە الیان‬ ‫ھێزە ئەمنییەکان ‪ ،‬دوکان و بازاڕیان‬ ‫داخست و مانگرتنی سەراسەرییان‬ ‫راگەیاند‪ .‬رۆژی یەک شەممە بە ھۆی‬ ‫تەقەی ھێزە تیرۆریستەکانی سپای‬

‫پاسداران لە ناوچەی« نەوسوود»‬ ‫بەرانبەر بە کۆڵبەران‪ ،‬بووە ھۆی‬ ‫گیان لەدەستدان و بریندار بوونی‬ ‫زیاتر لە ‪ ٩‬کەس‪ .‬پێشنوێژی شاری‬ ‫پاوە « مەال عەبدوالقادر» کە دیارە‬ ‫یەکێک لە چڵکاوخۆرەکانی رژیمە‪،‬‬ ‫تێکۆشا کە مانگرتنی خەڵک تێک‬ ‫بشکێنێت بەاڵم خەڵکی پاوە لە‬ ‫سەر مانگرتنی خۆیان سووربوون‪.‬‬ ‫پێویستە خەڵکی شارەکانی دیکەی‬ ‫رۆژھەاڵتیش بۆ مەحکووم کردنی‬ ‫کوشتن و بریندار کردنی کۆڵبەران‪،‬‬ ‫لە الیان ھێزە تیرۆریستەکانی سپای‬ ‫پاسداران‪ ،‬مان بگرن و پشتیوانی لە‬ ‫خەڵکی پاوە بکەن‪.....‬‬ ‫ڕۆژی دووشەممە ‪٢٨‬ی ڕێبەندان‪،‬سێ‬

‫هاواڵتی بە ناوەکانی «شاران‬ ‫تووفانی‪ ،‬ئەحمەد باشوو » و‬ ‫هاواڵتیەکی دیکە کە ناسنامەی‬ ‫لە زیندانی‬ ‫روون نەبۆتەوە‬ ‫ناوەندیی شاری ورمێ‪ ،‬لەالیەن‬ ‫دادگای ئینقالبی ئەو شارە‪ ،‬بە‬ ‫تۆمەتی پێوەندیدار بە مادەی‬ ‫«سڕکەر» بە سێدارە مەحکووم‬ ‫کراون‪....‬‬ ‫رۆژی شەممە ‪٣‬ی ڕەشەمە‪،‬‬ ‫«کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان‬ ‫بە ناوی «سەیوان سێفی‬ ‫کە لە کاتی کۆڵبەریکردن لە‬ ‫ملەی تەتە کەوتبوە خوارەوە‬ ‫و بەسەختی بریندار و بەهۆی‬ ‫قورسیی برینەکانیەوە‪ ،‬ڕەوانەی‬ ‫نەخۆشخانەی سنە کرابوو بە هۆی‬ ‫خوێن بەربوونی مێشک گیانی لە‬ ‫دەستدا‪.....‬‬ ‫ڕۆژی یەکشەممە ‪٤‬ی ڕەشەمە‪،‬‬ ‫کاسبکارێک بە ناوی ”بورهان‬ ‫شەفیعی“ خەڵکی گوندی کاوانە‬ ‫سەر بە شاری کامیاران‪ ،‬لەالیەن‬ ‫هێزە ئینتزامیەکانی شاری‬ ‫ئەندیمێشک بە گومانی هەڵگرتنی‬ ‫کەل و پەلی قاچاخ ئۆتۆمبێلەکەی‬

‫درایە بەر دەستڕێژی گوللە و هەر‬ ‫بەو هۆیەشەوە ناوبراو گیانی لە‬ ‫دەست داوە‪....‬‬ ‫ڕۆژی یەکشەممە ‪٤‬ی ڕەشەمە‬ ‫کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ بە ناوی‬ ‫«زەکەریا موعەتتەر» تەمەن ‪١٧‬‬ ‫ساڵ و خەڵکی مەریوان ‪ ،‬بەهۆی‬ ‫بەربوونەوە لە ملەی تەتەی‬ ‫هەورامان بەسەختی بریندار و بۆ‬ ‫چارەسەری پزیشکی رەوانەی‬ ‫نەخۆشخانەی مەریوان کراوە‪.....‬‬ ‫ڕۆژی یەکشەممە ‪٤‬ی ڕەشەمە‬ ‫بەندکراوێک بە ناوی ”ڕەزا ئومیدی‬ ‫یاریجانی“ تەمەن ‪ ٢٢‬ساڵ و‬ ‫خەڵکی گوندی جەاللوەند سەر بە‬ ‫شارۆچکەی فیروزئاوای کرماشان‬ ‫کە لە کاتی خۆپێشاندانەکانی‬ ‫مانگی خەزەڵوەر دەستبەسەر‬ ‫کرابوو‪ ،‬دوای ئەوەی حوکمی ‪٤‬‬ ‫ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە‬ ‫لە بەندیخانەی دێزڵ ئاوای‬ ‫کرماشان خۆی هەڵواسی و کۆتایی‬ ‫بە ژیانی خۆی هێناوە‪.....‬‬ ‫ڕۆژی شەممە ‪١٠‬ی ڕەشەمە‪،‬‬ ‫هاوواڵتیەک بە ناوی «زەینەب‬ ‫حیجازی» تەمەن ‪ ٥٥‬ساڵ و‬ ‫خەڵکی شاری سەقز بە هۆی‬ ‫تووشبوون بە ویرووسی کۆرۆنا لە‬ ‫نەخۆشخانەی شاری سەقز گیانی‬ ‫لەدەست دا و بەرپرسی ناوەندی‬ ‫بێهداشتی و دەرمانیی شاری‬ ‫سەقز‪ ،‬ئەو هەواڵەی پشتڕاست‬ ‫کردۆتەوە‪.....‬‬ ‫رۆژی یەک شەممە ‪١١‬ی ڕەشەمە‬ ‫بەندکراوێک بە ناوی»ئەمیر‬ ‫محەممەدپوور» خەڵکی شاری‬ ‫بۆکان کە پێشتر بە تۆمەتی‬ ‫«کوشتنی بە ئەنقەست» بە‬ ‫سێدارە مەحکوم کرابوو لە بەندی‬ ‫الوانی زیندانی ورمێ حوکمی‬ ‫سێدارەکەی جێبەجێ کرا‪....‬‬

‫راگەیاندنی کۆمەڵە‬

‫کۆ بوویەوە‬

‫بە بۆنەی ‪٨‬ی مارس‪ ،‬رۆژی جیهانیی ژنەوە‬

‫ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ‬ ‫هاوکاریی پێشمەرگانە لە بوارەکانی چاالکی لە‬ ‫کوردستان کۆ بوویەوە و بڕیاری پێویستیان لەم‬ ‫بوارە دا‪.‬‬ ‫ڕۆژی پێنجشەممە ‪١‬ی ڕەشەمەی ‪١٣٩٨‬ی هەتاوی‪،‬‬ ‫ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران‬ ‫بۆ پرسی هاوکاری و هاوئاهەنگیی پێشمەرگانە‬ ‫لە بنکەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‬ ‫کۆبوونەوەیەکی بەڕێوە برد‪.‬‬ ‫ئەو کۆ بوونەوەیە بە مەبەستی هەڵگرتنی هەنگاوە‬ ‫کردەییەکانی هاوئاهەنگیی پێشمەرگانە لە بوارەکانی‬ ‫چاالکی لە کوردستان و پێکەوەبوونی هێزەکان بووە‪.‬‬ ‫ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران‬ ‫لەو کۆبوونەوەدا جەختی کردەوە کە ئەمڕۆ ئەم‬ ‫هاوئاهەنگییە لەم بوارەدا ئەرکی پشتگیریی‬ ‫بزووتنەوەی کوردستانه و لە داهاتوودا بەردێکی‬ ‫بناغەی هێزێکی هاوبەشی کوردستان دەبێ‪.‬‬

‫رۆژی جیهانیی ژن دەرفەتێکە‬ ‫تا لە نێو گرژی و ئاڵۆزییەکانی‬ ‫ئەمرۆی دنیای مرۆڤایەتی‪ ،‬یەکێک‬ ‫لە گرنگترین دەردەکانی مێژوی‬ ‫ئینسانی و کۆمەڵگای ئەوڕۆش‬ ‫هەڵسەنگاندن و خوێندنەوەمان بۆی‬ ‫ھەبێ‪.‬‬ ‫هەلومەرجی ژیانی کۆمەاڵیەتی‪،‬‬ ‫ھەاڵواردنی ڕەگەزی‪ ،‬ئابووری و‬ ‫سیاسی ژنان هاوکات لە گەڵ‬ ‫پێشکەوتن و بەرەو پێشچوونی‬ ‫دنیای مودێرنی ئەم سەردەمە‪ ،‬ھێشتا‬ ‫بەشی زۆری وزە و توانی کۆمەڵگای‬ ‫تێدا قەتیس کراوە‪ .‬لە حاڵێکدا‬ ‫ژنان توانیویانە سود لە دەرفەتی‬ ‫گەشەی کولتور و پێشوەچونەکانی‬ ‫مروڤایەتی وەربگرن‪ ،‬بەاڵم لە هەمان‬ ‫حاڵدا لە زۆر شوێن و ناوچەدا‪،‬‬ ‫کولتوری پیاومەزنی‪ ،‬ئایین و نەریتی‬ ‫کۆن‪ ،‬لەمپەری سەرەکی و بەھێزن‬ ‫لە مەڕ پێشکەوتنی ژیانی ژنان‪.‬‬ ‫ئێران یەکێک لەو واڵتانەیە کە بە‬ ‫بوونی رژیمێکی کۆنەپەرەستی‬ ‫ئیسالمی و یاسای دژە ژن‪ ،‬لە‬ ‫ریزی پێشەوەی خراپترین واڵتانە‬ ‫بۆ پرسی ژن‪ .‬بەاڵم ئەوەی گرینگە‪،‬‬ ‫بەشێکی زۆر لە ژنان لە ئێران‪ ،‬هیچ‬ ‫کات ملیان بۆ ئەو یاسا و کلتورە‬ ‫نەوی نەکرد‪ ،‬بەرەنگاری بوونەوە‬ ‫و لەم پێناوەشدا گەلێک قوربانیان‬

‫داوە‪.‬‬ ‫ئەگەر سەیری رووداوەکانی‬ ‫خەزەڵوەری ئەمساڵ لە ئێران‬ ‫بکەین‪ ،‬خۆپیشاندانی بەرباڵو لە دژی‬ ‫رژیمی کۆماری ئیسالمی لە زۆربەی‬ ‫شارەکان بەرێوە چوو‪ ،‬بینیمان ژنان‬ ‫لە پێشەوەی ئەم خەباتە بوون و‬ ‫دەیان کەسیان گیانیان لە دەستدا‪.‬‬ ‫لە ماوەی چوار دەیەی دەسەاڵتی‬ ‫کۆماری ئیسالمی‪ ،‬ژنان نەک ھەر‬ ‫قوربانییان داوە و دژایەتی ئەو‬ ‫سیاسەت و ئایدیۆلۆژیەیان کردووە‪،‬‬ ‫توانیویانە لەسەر زەینی ھەموو‬ ‫کۆمەڵگاش کاریگەرییان ھەبێ و‬ ‫خواستی یەکسانی و مافی ژن لە‬ ‫سەروی داخوازیەکان ڕابگرن و‬ ‫مانایەکی بەرینتر بدەنە ڕزگاری و‬ ‫ئازادی کۆمەڵگا‪.‬‬ ‫ژنی کورد وەک بەشێک لە ژنانی‬ ‫سەرتاسەری ئێران‪ ،‬وەک ژنانی‬ ‫نەتەوەیەکی بندەست‪ ،‬بێگومان‬ ‫زیاترین پشکیان لە قوربانیدان‬ ‫و ماڵوێرانی بەرکەوتووە‪ .‬بوونی‬ ‫بزاڤێکی بەرحەق و ئازادیخواز لە‬ ‫کوردستان هەر لە سەرەتای هاتنە‬ ‫سەرکاری ئەم رژیمە تاکوو ئێستا‪،‬‬ ‫ڕواڵەتێکی نوێی بەخشیوەتە‬ ‫بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد‪.‬‬ ‫ئەوان لە دژی تاریک پەرەستترین‬ ‫رژیم هاتنە مەیدان و سیمایەکی نوێ‬

‫پێگەیشتوو بە روونی دەبیندرێ و‬ ‫دەبێ ئەو بەستێنە کاری جیددی‬ ‫لەسەر بکرێ‪.‬‬ ‫کۆمەڵە وێرای رێز گرتن لە‬ ‫خەبات و تێکۆشانی هەموو ئەو‬ ‫ژنانەی کە لە ریزەکانی کۆمەڵەدا‬ ‫بەوپەڕی لە خۆبوردوویی و‬ ‫گیانبازییەوە رۆڵی گەورە و‬ ‫کاریگەریان لە بزاڤی کوردستاندا‬ ‫گێڕا و بەشێکیان لەم پێناوەدا‬ ‫گیانیان بەخت کرد‪ ،‬بەڵێن دەدا‬ ‫کە جارێکیتر قەاڵ و پشتیوانی‬ ‫ژنان بێت و پرسی ژن لە ریزی‬ ‫سەرەکیترین ئاجێندای کاری‬ ‫خۆیدا دایبنێت‪.‬‬ ‫لە کۆتاییدا سەری رێز لە بەرانبەر‬ ‫هەموو ژنانی گیانبەختکردوو‬ ‫دادەنوێنین و رێز لە ئیرادە و‬ ‫خۆراگری قارەمانانەی هەموو‬ ‫ژنانی تێکۆشەر و کۆڵنەدەری‬ ‫کوردستان دەگرین‪.‬‬ ‫سەرکەوێ بزاڤی یەکسانیخوازی‬ ‫ژنان‬ ‫مەرگ و نەمان بۆ کۆنەپەرەستان‬ ‫و رژیمە دژە ژنەکان‪.‬‬

‫و پێشکەوتنخوازانەیان بەم بزاڤە‬ ‫بەخشی‪ .‬ئێمە وەک کۆمەڵە خۆمان‬ ‫بە بەرگریکاری سەرەکی ئەم خەباتە‬ ‫و هێنانە مەیدانی ژنان دەزانین‪،‬‬ ‫بەاڵم لە ئێستادا تەنیا شانازی کردن‬ ‫بە مێژوو و باس کردن لە رابردوو‬ ‫ناتوانێ واڵمدەرەوەی بزاوت و‬ ‫داواکارییەکانی ئەمرۆی ژنی کورد لە‬ ‫رۆژهەاڵتی کوردستان‪ ،‬بێ‪ .‬پێویستە‬ ‫لە ئاست ئاڵوگۆڕەکانی دنیای ئەمرۆ‬ ‫و پێشکەوتنەکانی ژنی کورد ھەنگاو‬ ‫بنێین و ببین بە بەشی جیانەکراوەی‬ ‫بزوتنەوە ڕزگاریی ژن تا سەروەری‬ ‫نوێ بۆ کوردستان لە ناوچەیەکی‬ ‫هەمیشە ئاڵۆز و پڕ کێشە‪ ،‬تۆمار‬ ‫بکرێ‪ .‬پێگەی ژنی کورد لە ئێستای‬ ‫بزوتنەوەی کورددا لە ئاستی ئەو‬ ‫قوربانیدان و فیداکاریانەی ژنان لە‬ ‫چڵ ساڵی رابردوو نییە و زیاترین‬ ‫ئەرکیش دەکەوێتە سەرشانی‬ ‫کۆمەڵە و کۆمەڵەییەکان بۆ پڕ‬ ‫کردنەوەی ئەو کەلێنە‪.‬‬ ‫ئێمە بە هەست کردن بەم‬ ‫بەرپرسایەتیەو‪ ،‬ئەو کەم وکۆڕیانە‪،‬‬ ‫پێویستە ئەمرۆیتر هەوڵ بۆ بە هێز‬ ‫کردنی پێگەی ژن لە نێو بزوتنەوەکە‬ ‫زەحمەتکێشانی‬ ‫و ھەموو بوارەکانی کاری حیزبی‪ ،‬کۆمەڵەی‬ ‫بدەین‪.‬‬ ‫کوردستان‬ ‫ئەوڕۆ پۆتانسیەل و توانای ئەوە ‪١٦‬ی رەشەممە ‪١٣٩٨‬ی هەتاویی‬ ‫لە نێو ژنانی خەباتکار و نەوەی تازە ‪٦‬ی مارسی ‪٢٠٢٠‬ی زایینی‬


‫سیاسی‬

‫ژمار‌ه (‪ )٨٦‬ساڵی هەشتەم‪٢٠٢٠/٠٣/٠٧،‬‬ ‫‪Dwaroj@komala.com‬‬

‫‪3‬‬

‫بۆچی ڕێژەی بەشداربووان لە هەڵبژاردنەکانی نوێنەرانی پەڕلمانی ئێران بۆ خامنەیی گرینگی نەماوە؟‬

‫محەممەد فەرهادزادە‬ ‫هەڵبژاردنی مەجلیسی یازدەهەم‬ ‫نزمترین ئاستی بەشداریکردنی‬ ‫خەڵکی دوای شۆڕشی گەالنی ئێران‬ ‫لە ساڵی ‪١٣٥٧‬ی هەتاوی یەوە‬ ‫تا ئێستا بەخۆیەوە بینیوە‪ .‬بەاڵم‬ ‫ئەو نزمیی هەڵبژاردنە ئێستا ئەو‬ ‫گرینگییەی جارانی نەماوە‪.‬‬ ‫دەسەاڵتدارانی کۆماری ئیسالمی‬ ‫ئێران بە شێوەی رووتین کۆمەڵێک‬ ‫هۆکاریان بۆ کەمیی ئاستی بەشداری‬ ‫خەڵک لە هەڵبژاردنەکان باس‬ ‫کردووە‪ ،‬بۆ ئەوەی باس لە هۆکارە‬ ‫سەرەکیەکە نەکەن‪ .‬نیگەرانی لە‬ ‫باڵوبوونەوەی ڤایرۆسی کڕۆنا یەکێک‬ ‫لەو هۆکارانەیە کە رژێم باسی لێوە‬ ‫دەکات‪.‬‬ ‫لەسەر‬ ‫تەنیا‬ ‫نەریتخوازەکان‬ ‫سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنەکان‬ ‫و وەدەستهێنانی کورسیەکانی‬ ‫پاڕلمان مانۆڕ دەدەن و خۆیان لە‬ ‫باسی کەمیی رێژەی بەشداری لە‬ ‫هەڵبژاردنەکان نادەن‪.‬‬ ‫لەالیەکی ترەوە ئەو خەڵکانەی کە‬ ‫هەڵبژاردنەکانیان بایکۆت کردووە‬ ‫بە هۆی دۆخی بەرینی ئەمنیەتی‬ ‫لەالیەن رژێمەوە‪ ،‬دەرفەتی دەربڕینی‬ ‫ناڕەزایەتیان نەبوو تاوەکوو بتوانن‬ ‫بۆچوون و نارەزایەتیەکانیان لە‬ ‫کۆماری ئیسالمی بە ئاشکرا باس‬ ‫بکەن‪.‬‬ ‫مانگی‬ ‫‪-١‬ناڕەزایەتییەکانی‬ ‫خەزەڵوەر‪.‬‬ ‫‪ -٢‬گرژ بوونەوە و ئاڵۆزیی نێوان‬ ‫ئەمریکا و ئێران‪.‬‬ ‫‪ -٣‬تەحریمەکان و بەدوای ئەودا‬ ‫داڕمانی قورسی ئابووری‪.‬‬ ‫‪ -٤‬بێ هیوایی لە شێوەی بەڕێوەبەریی‬ ‫لەالیەن دەوڵەت و پاڕلمان؛ ئەو‬ ‫پارامێترانەن کە دەکرا بەو هۆکارانە‬ ‫هەر لەسەرەتاوە پێشبینی کەمیی‬ ‫رێژەی بەشداری خەڵک بکرێت‪.‬‬ ‫تەنانەت « عباسعلی کدخدایی»‬ ‫وتەبێژی « شورای نگهبان»‬ ‫یش بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ‬ ‫ئیحتمالی دابەزینی رێژەی بەشداری‬ ‫بۆ خوار ‪٪٥٠‬ی پێشبینی کردبوو‪،‬‬ ‫بەاڵم لەوانەیە بیری لە دابەزینی‬ ‫ئەو رێژەیە بۆ خوارەوەی‪٪٣٠‬‬ ‫نەکردبێتەوە‪ .‬هەر لەو پێوەندییەدا‬ ‫یش‬ ‫«فارس»‬ ‫هەواڵنێریی‬ ‫ئاماژەی بە دابەزینی زۆری رێژەی‬ ‫دەنگدان کردبوو‪ ،‬بەاڵم هۆکارەکەی‬ ‫نەگەڕاندبۆوە بۆ رژێمی کۆماری‬ ‫ئیسالمی بەڵکوو هۆکارەکەیان‬

‫گەڕاندبۆوە بۆ ناکارامەیی دەوڵەت‪،‬‬ ‫و ئەوە تەحلیلێکە کە رێی تێدەچێ‬ ‫کە نەریتخوازەکانیش هەر ئەوە بە‬ ‫هۆکار بزانن‪.‬‬ ‫بەو حاڵەشەوە دابەزینی ئاستی‬ ‫رێژەی دەنگدەران لەالیەن خامنەیی‬ ‫یەوە جێی نیگەرانی نەبوو ‪ ،‬چون‬ ‫ئەوان پێیان وایە کەبە زووترین‬ ‫کات بە سەر پرسی هەڵبژاردن دا‬ ‫تێپەڕ دەبن‪ .‬لە ئێستادا پرسی‬ ‫گرینگ و سەرەکی بۆ خامنەیی‬ ‫شێوەی بەرەوڕوو بوونەوە لەگەل‬ ‫ئەمریکا و کۆتایی هێنان بە کێشەی‬ ‫تەحریمەکانە و لەڕاستیدا خامنەیی‬ ‫سیاسەتی ناوخۆیی و کێشەکانی‬ ‫ناو ئێران و لەسەروویانەوە‬ ‫هەڵبژاردنەکان بە گرێدراوەی‬ ‫سیاسەتی دەرەکی دەزانێت و ئەو‬ ‫کەمیی رێژەی بەشداربوونە نابێتە‬ ‫هۆکار بۆ ئەوەی کە ئامادەی گۆڕانی‬ ‫سیاسەتی ناوخۆیی ببێت‪.‬‬ ‫لەالیەکی ترەوە الیەنی بەرامبەریان‬ ‫‪ ،‬واتە ئیسالحخوازەکان کە دەبوو‬ ‫بەواتایەک تەئسیریان هەبێت‬ ‫بەسەر سیاسەتی ناوخۆیی‪ ،‬هێزی‬ ‫بەرامبەرکێیان بۆ گۆڕینی سیاسەتی‬ ‫ناوخۆیی لەگەل رێبەری کۆماری‬ ‫ئیسالمی واتە خامنەیی نییە‪.‬‬ ‫حیزب و الیەنە سیاسیەکانی‬ ‫رۆژهەاڵتی کوردستان وکەسایەتییە‬ ‫سیاسیەکانی نەیاری کۆماری‬ ‫ئیسالمیش باڵوکردنەوەی ئەو‬ ‫رێژەیەی کە خودی کۆماری ئیسالمی‬ ‫باڵوی کردۆتەوە بە واقعی نازانن‬ ‫و پێیان وایە کە رێژەی بەشداری‬ ‫کردن زۆر لەوە کەمترە کە کۆماری‬ ‫ئیسالمی باسی لێوە دەکات‪.‬‬ ‫ئەگەر بچینە سەر باسی خامنەیی‬ ‫و ئاماژەیەک بە رۆژی یەکشەممە‬ ‫‪٤‬ی رەشەمە بکەین کە لەکاتی وانە‬ ‫وتنەوەی « فقە» بە تەلەبەکانی‬ ‫مەودای دانیشتنی لە بەرامبەر‬ ‫تەلەبەکانیدا ‪ ٢‬بەرابەری جەلەسەکانی‬ ‫پێشووتر بوو کە چاودێران پێیان‬ ‫وابوو کە هۆکاری سەرەکی ئەو‬ ‫مەودایە ڤایرۆسی کرۆنایە‪ .‬خامنەیی‬ ‫لە وتارەکەیدا کاتێک هاتە سەر‬ ‫باسی ڤایرۆس کڕۆنا ‪ ،‬بەگاڵتەوە‬ ‫گوتی‪ :‬ئەو نەخۆشییە بەهانەیەکی‬ ‫باش بوو « بهانە خوبی بود» ‪،‬‬ ‫دواتر ئاماژەی بەوە کرد کە دوژمن‬ ‫و نەیارانی هەڵبژاردن ویستیان بە‬ ‫کەڵک وەرگرتن لەو دەرفەتە ‪ ،‬رێژەی‬ ‫بەشداری کەم بکەنەوە‪.‬‬ ‫دواتر ئاماژەی بەوە کرد کە خەڵکی‬ ‫شاری « قوم» بە بێ سڵ کردنەوە‬ ‫لە لە نەخۆشی کڕۆنا بەشدارییان‬ ‫کرد و یەکێک لە قەرەباڵغترین‬ ‫شارەکان بوو ‪ .‬ئەڵبەت بە پێچەوانەی‬ ‫ئیدعاکەی خامنەیی پارێزگای قوم لە‬ ‫بەینی ‪ ٣١‬پارێزگادا پلەی ‪ ٢٤‬ی لە‬ ‫رێژەی بەشداری لە هەڵبژاردن دا‬ ‫هەبوو‪ .‬بەاڵم بابەتی گرینگتر ئەوەیە‬ ‫کە لەکاتی کۆبوونەوەکەی خامنەیی‬ ‫بە پێی ئاماری رەسمی دەوڵەت‬ ‫تا ئەوکاتە پێنج کەس بە هۆی‬ ‫ڤایرۆسی کڕۆناوە گیانیان لەدەست‬ ‫دابوو و خەڵک لەژێر زەختێکی‬ ‫دەروونی و نیگەرانی لە چۆنیەتی‬ ‫بەرەنگار بوونەوەی دەوڵەت بوون ‪،‬‬ ‫خامنەیی نە ئاماژەی بە ئاماری گیان‬

‫لەدەست چووان کرد و نە هاوخەمی‬ ‫پێ ڕاگەیاندن و نە تەنانەت بڕیاری‬ ‫بەرەنگاربوونەوەی ئەو نەخۆشییەی‬ ‫بە دەوڵەتیش نەدا و وەک هیچ رووی‬ ‫نەدابێ ‪.‬‬ ‫وا وێنا دەکرا کە ئەو خەڵکەی بەو‬ ‫پەتای کڕۆنایە دوچار بوون یان‬ ‫ئەوانەی نیگەرانی پەرە سەندنی‬ ‫ئەو ڤایرۆسەن هیچ گرینگییەکی‬ ‫بۆ خامنەیی نییە و بە پێچەوانە‬ ‫کاتێک کە گوتی خەڵکی شاری‬ ‫قوم سەرەڕای نیگەرانی لە کڕۆنا‬ ‫چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان‬ ‫‪ ،‬دەنگی بەرزتر و بەهێزتر بوو و‬ ‫سپاسی کردن‪.‬‬ ‫هەڵسەنگاندنی ئەو دوو هەڵسووکەوتە‬ ‫بە ئاشکرا نیشانی دەدات کە لە‬ ‫ڕوانگەی خامنەییە وە خەڵک کاتێک‬ ‫مانای هەیە کە قازانجی سیاسی بۆی‬ ‫هەبێت‪ .‬ئەڵبەت ئەو هەڵسووکەوتە‬ ‫مێژووی خۆی هەیە ‪ ،‬خامنەیی کاتی‬ ‫پێشکەشکردنی وتارەکەی لە ‪٢٧‬ی‬ ‫بەفرانباری ئەوساڵ چەندین جار‬ ‫باسی قاسم سولەیمانی کرد و لە سەر‬ ‫کەسایەتی و کارنامە و رێوڕەسمی‬ ‫ناشتنەکەی تاریف و تەمجیدی‬ ‫کرد ‪ ،‬بەاڵم هیچ ئاماژەیەکی بە‬ ‫ئەو ‪ ٦٠‬کەسە کە لەسەر بێ‬ ‫کیفایەتی بەرپرسانی بەڕێوەبەری‬ ‫بۆنەی ناشتنی ئەو تێرۆریستە لە‬ ‫کرمان گیانیان لەسەدتدا و ژێر‬ ‫پێ کەوتن نەکرد ‪ .‬هەروەها هەر‬ ‫ئەوکات کە باسی هێرشی مووشيکی‬ ‫سپای پاسداران بۆ سەر فڕۆکە‬ ‫نەفەر هەڵگرە ئۆکراینیەکە کرد و‬ ‫لەگەڵ بنەماڵەی گیانبەختکردووان‬ ‫هاوخەمی دەربڕیی‪ ،‬ئەو بنەمااڵنەی‬ ‫کرد بە ‪ ٢‬دەستە و سپاسی ئەو‬ ‫بنەمااڵنەی کرد کە بە قسەی خۆی‬ ‫لە بەرامبەر تەوتئەی دوژمنان و‬ ‫نەیاراندا راوەستان و بە پێچەوانەی‬ ‫ئەوەی دوژمن دەیویست وەاڵمیان‬ ‫داوە ‪ .‬کەوابوو لەوێشدا خەڵکی‬ ‫ئێران کاتێک لەالی خامنەیی گرینگی‬ ‫هەیە کە لەبەرامبەر دوژمنانی‬ ‫ئێراندا بوەستنەوە و بە تەعبیری‬ ‫خۆی « بسیرت» یان هەبێ‪ .‬ئەو‬ ‫ئاماژانە بە باشی دەری دەخات کە‬ ‫خامنەیی خەڵکی ئێران بە نیسبەتی‬ ‫« دوژمن» هەڵدەسەنگێنێ و رێزی‬ ‫دەگرێ یان نەفی دەکاتەوە‪ .‬ئەو‬ ‫مێکانیزمە تەنانەت لە قەیراناوی‬ ‫ترین کاتی وەک ڤایرۆسی کڕۆناش‬ ‫دا بەرچاو دەکەوێت و ئەو بە بێ‬ ‫سەرنجدان بە کێشەی سەرەکی و‬ ‫قەیرانی رۆژانەی خەڵک‪ ،‬بەدوای‬ ‫هەڵێنجانی مانای دڵخوازی خۆیەتی‬ ‫لە قەیران‪.‬‬ ‫خامنەیی نەیارانی کۆماری ئیسالمی‬ ‫بەوە تاوانبار کرد کە ویستوویانە‬ ‫لە ویروسی کڕۆنا کەڵك وەرگرن‬ ‫بەاڵم لەڕاستیدا ئەوە خۆی بوو کە‬ ‫دەیویست لە ئاوی لێڵ ماسی بگرێت‪.‬‬ ‫لێرە دەچمەوە سەر باسێک لە‬ ‫هەڵبژاردنەکان و رێژەی بەشداری‬ ‫لە پارێزگاکانی ئێران و بەتایبەتی‬ ‫رێژەی بەشداری لە کوردستان‪.‬‬ ‫وەزیری ناوخۆی ئێران رێژەی‬ ‫بەشدار بوونی بە ‪ ٪٤٢.٥‬راگەیاند‪،‬‬ ‫کە بەر لە قسەکانی وەزیری ناوخۆ‬ ‫بەڵگەیەک لە پەسەندکراوەکانی‬

‫وەزارەتخانەی دەوڵەتەوە باڵو بۆوە‬ ‫کە رێژەی بەشداری بە ‪ ٪٤١.٨‬باس‬ ‫کردبوو‪.‬‬ ‫هەرچەند کە دابەزینی رێژەی‬ ‫بەشداری لە هەڵبژاردن بۆ ژێر‬ ‫‪ ٪٥٠‬لەالیەن دەسەاڵتدارانیشەوە‬ ‫پێشبینی کرابوو و کەسانێکی وەک‬ ‫« عباسعلی کدخدایی» ‪ ،‬وتەبێژی‬ ‫‹ شورای نگهبان» ئاماژەی بەوە‬ ‫کردبوو بەاڵم پێشبینی ئەو رێژە‬ ‫کەمەیان نەکردبوو‪.‬‬ ‫ئەگەر کێبرکێی عەشیرەیی و‬ ‫بنەماڵەیی لە چەند ناوچەیەک‬ ‫نەبوایە‪ ،‬رێژەی بەشداریکردن لەوەی‬ ‫کە هەبوو کەمتر دەبوو ‪ ،‬بۆ نموونە‬ ‫دەوڵەت رێژەی بەشداریکردنی لە‬ ‫پارێزگای «کهکیلویە و بویراحمد»‬ ‫بە ‪ ٪٧٢‬راگەیاندبوو کە ئەو پارێزگایە‬ ‫جگە لە مەجلیسی یەکەم لە هەموو‬ ‫هەڵبژاردنەکاندا رێژەیەکی بەرچاوی‬ ‫تۆمار کردووە کە هۆکارەکەشی هەر‬ ‫دەگەڕێتەوە بۆ مەسەلەی عەشایری‬ ‫و بنەماڵەیی‪ .‬لەم ناوەدا رژیم‬ ‫رایگەیاندووە کە رێژەی بەشداری لە‬ ‫پارێزگای « سیستان و بلوچستان»‬ ‫‪ ، ٪٦٠‬پارێزگای « ئیالم» ‪ ٪٥٩‬و‬ ‫پارێزگای « گلستان» ‪ ٪٥٦‬بووە و‬ ‫هەرچەندە کە کۆماری ئیسالمی بۆ‬ ‫ئەوەی کە زیاتر لەوە ئابڕووی نەچێت‬ ‫رێژەکە بە زیادەوە باس دەکات بەاڵم‬ ‫ئەو پارێزگایانەش بە هۆی کێبرکێی‬ ‫عەشیرەیی لەچاو پارێزگاکانی تر‬ ‫زۆرتر بووە‪ ،‬هەرچەند کە پارێزگای‬ ‫سیستان و بلوچستان جیاواز بووە و‬ ‫لە زۆربەی هەڵبژاردنەکاندا کەمترین‬ ‫رێژەی تۆمار کردووە و جاری واش‬ ‫بوو کە بە هۆی کێشەی مەزهەبی‬ ‫بەشداری بەرچاوی بووە کە ئەو‬ ‫رێژەیەی هەڵبژاردنی مەجلیسی‬ ‫یازدەهەم هەر بەو هۆکارە بووە‪.‬‬ ‫جیا لە ‪ ١٠‬پارێزگا کە رێژەی‬ ‫بەشداری کردن لە سەرووی ‪٪٥٠‬‬ ‫بووە‪ 21 ،‬پارێزگاکەی تر لەوانە‬ ‫پارێزگای کوردستان و کرماشان‬ ‫و ئازەربایجانی رۆژاوا لە ژێر ‪٪٥٠‬‬ ‫بووە و پارێزگای کوردستان‪ ،‬تاران‪،‬‬ ‫ئەلبورز‪،‬ئیسفەهان کەمترین رێژەی‬ ‫بەشداریکردنیان تۆمار کردووە و بە‬ ‫پێی ئامارەکان پارێزگای تاران ‪٪٢٦‬‬ ‫رێژەی بەشداریکردنی تۆمار کردووە‬

‫کە بە واتایەک لە هەر ‪ ٤‬کەس لە‬ ‫تاران ‪ ١‬کەس دەنگی داوە‪ .‬پێویستە‬ ‫ئاماژە بکرێت کە لە پارێزگای تاران‬ ‫لە ساڵی ‪ ١٣٥٧‬بەوالوە بەرە بەرە‬ ‫رێژەی بەشداری کەمی کردووە و‬ ‫بە پێی لێکۆڵینەوەیەک کە ناوەندی‬ ‫هەڵسەنگاندنی هزریی تەلەبەکانی‬ ‫زانکۆی ئێران لە سایتی « ئیسپا»‬ ‫باڵو بۆتەوە‪ ،‬دەرکەوتووە کە لەو‬ ‫شوێنانەی کە باری ئابووری خەڵک‬ ‫باشتر بووە و خەڵکی ئیمکانی‬ ‫خوێندنی بااڵی هەیە رێژەی بەشداری‬ ‫کەمتر بووە ‪ ،‬ئەڵبەت لە رۆژهەاڵتی‬ ‫کوردستان جیا لەو هۆکارانەی کە‬ ‫بۆ تاران باس دەکرێت‪ ،‬هۆکاری‬ ‫گەشەی سیاسی خەڵک‪ ،‬بێکاری و‬ ‫نەداری و نەبوونی هەلی کار بۆتە‬ ‫هۆکاری رێژەی کەمی بەشداریکردنی‬ ‫خەلک کە لەو ناوەدا سەرەڕای‬ ‫پەرتەوازەیی و یەکدەنگ نەبوونی‬ ‫حیزبەکانی کوردستانی رۆژهەاڵت‬ ‫بەاڵم بەهۆی بوونی جێگەو پێگەی‬ ‫تایبەتی و قورسایی سیاسی ئەو‬ ‫حیزبانە بۆتە هۆکاری کەمی بەشداری‬ ‫خەڵک‪ ،‬بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی‬ ‫ساڵی ‪ ١٣٥٨‬و گوتنی «نا»ی بە‬ ‫کۆماری ئیسالمی بەڵگەیەکی حاشا‬ ‫هەڵنەگرە بۆ بە رەسمی نەناسینی‬ ‫کۆماری ئیسالمی‪.‬‬ ‫کە هەر‬ ‫جیا لە کوردستان‬ ‫لەسەرەتاوە کۆماری ئیسالمی‬ ‫ناسیوە و بڕیاری خۆی داوە و لەگەڵ‬ ‫باقی پارێزگاکانی ئێران جیاوازیی‬ ‫هەیە!‪ ،‬لە باقی پارێزگاکانی‬ ‫ئێران بە هۆی بێ هیوایی لە‬ ‫هەڵسووکەوتی ئیسالحخوازان کە بۆ‬ ‫چەند دەورە پارلمان و دەوڵەتیان‬ ‫لە دەست دا بوو وبە پێچەوانە‬ ‫نەیانتوانی هیچ گۆڕانکارییەک لە ناو‬ ‫کۆماری ئیسالمی دا پێک بێنن و‬ ‫بەشێک بوون لە پارێزەرانی کۆماری‬ ‫ئیسالمی ‪ ،‬ئەوانە و زۆر هۆکاری تر‬ ‫بوون بە هۆی بێ هیوایی لە دەورەی‬ ‫‪ ٢٠‬ساڵەی ئیسالحخوازان تا ببێتە‬ ‫هۆکارێکی گرینگ کە سەرجەم‬ ‫مەشرووعیەتی ‪ ٤٠‬ساڵەی کۆماری‬ ‫ئیسالمی ببەنە ژێر پرسیارەوە و چی‬ ‫دی متمانە بە کۆی رژیمی کۆماری‬ ‫ئیسالمی نەکەن ‪.‬‬


‫‪4‬‬

‫ژمار‌ه (‪ )٨٦‬ساڵی هەشتەم‪٢٠٢٠/٠٣/٠٧ ،‬‬

‫ئەندێشە‬

‫‪Dwaroj@komala.com‬‬

‫کۆماری ئیسالمی لەسەر دووڕێیانی داڕمان‬ ‫خەڵکی ئێران لە الیەک و رژیمی کۆماری ئیسالمیش‬ ‫لە الیەکی دیکە تێیدا راوەستاوە‪.‬‬ ‫یەکەم کۆماری ئیسالمی ئێستاکە لە قەیراناویترین‬ ‫رۆژەکانی تەمەنی خۆیدایە‪ ،‬واتە هەموو ئەو‬ ‫پڕۆژانەی کە لە ماوەی زیاتر لە چل ساڵی رابردوو‬ ‫پاش هاتنەسەرکاریەوە دایڕشتبوو‪ ،‬هەمووی بە‬ ‫پێچەوانەوە خۆیان دەرخستووە‪ .‬رژیمێکە بە‬ ‫ئایدۆلۆژی مەزهەبی شیعەوە دەیویست نەک تەنیا‬ ‫کۆی جەماوەری خەڵکی ئێران لە دەوری رێبازی‬ ‫ئایینی کۆبکاتەوە بەڵکوو بە درووستکردنی هیاللی‬ ‫شیعی رێگای زیاتر بۆ گەشەی بیری ئایینی خۆی‬ ‫بدات ئەمڕۆکە تەنانەت لە ناوخۆی خۆیدا لەگەڵ‬ ‫ساردترین و کەمتەرخەمی گەورەی جەماوەری بۆ‬ ‫راکێشانیان بەرەو خەتی ئایینی رووبەڕوو بووەتەوە‪.‬‬ ‫لە حاڵێکدا کە لە ماوەی چوار دەیەی رابردوو هەموو‬ ‫کەرەسەکانی کاریگەری‪ ،‬لە پەروەردە و میدیا و‬ ‫ئابووری و دەسەاڵتی بەدەستەوە بووە‪،‬‬ ‫بەاڵم تا هات دوورەپەرێزی لە ئایین گەشەی‬ ‫کردوو رەوتی سێکۆالریزاسیۆن لە ئاستی کۆمەڵگا‬ ‫بەرەوپێشچوونی زیاتری بە خۆیەوە بینی‪ .‬مۆدێلی‬ ‫ئابووری ئیسالمی وەک خۆیان باسیان دەکرد نەک‬ ‫تەنیا نەیتوانی ژیانێکی باشتر بۆ خەڵکی ئێران‬ ‫بەدیاری بهێنێت بەڵکوو هەژاری و نایەکسانی‬ ‫کۆمەاڵیەتی لە بەرزترین ئاستی خۆیدایە و کەمترین‬ ‫رادەی هیوا بە داهاتوو لە نێو الوانی ئێران بەدی‬ ‫دەکرێت و بێکاری تەنگی بە خەڵک هەڵچنیوە‪.‬‬ ‫گرانی و هەاڵوسان بوەتە دۆخێکی ئاسایی رۆژانە‬ ‫کە دەوڵەت نەک هیچ پڕۆژەیەکی بۆ کۆنتڕۆڵی بازاڕ‬ ‫و نرخەکان نیە بەڵکوو بە بێ ئەرککردنی خۆی‬ ‫بەرانبەر پڕۆژەی تایبەتیکردنەوەی کەرتی گشتی‬ ‫کە لە سەردەمی سەرۆککۆماریی رەفسەنجانیەوە بە‬ ‫ناوی « توسعە اقتصادی پایدار « دەستیپێکرد تا‬ ‫هات خزمەتگوزاریە گشتیەکان کە پێوەندی بە ژیانی‬ ‫رۆژانەی خەڵکەوە هەیە کەمترو کەمتر بوویەوە‪.‬‬ ‫لە الیەکی دیکەشەوە سیاسەتی دەرەکی کۆماری‬ ‫ئیسالمی کە لەسەر دوو بنەمای هەناردەی شۆڕش‬ ‫و شەڕی ئەمریکا لە دەرەوەی سنوورەکان شكڵی‬ ‫گرتبوو ئیتر ئەمڕۆکە بە تەواوی شکستی هێناوە‪.‬‬ ‫کۆماری ئیسالمی کە بە هۆی سیاسەتی شەڕانگێزی‬ ‫و نانەوەی ئاژاوە لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆی‬ ‫بەرەوڕووی توندترین سزا و گەمارۆی ئابووری‬ ‫بوەتەوە‪ ،‬ئیتر وەک جاران مەجالی ئەوەی نەماوە‬ ‫کە بە یارمەتیدانی رێکخراو و گروپە تیرۆریستیەکان‬ ‫قەیرانەکان لە خۆی دوور بخاتەوە‪ .‬هەر لە لوبنان‬ ‫و سووریەوە تا عێراق و ئەو شوێنانەی مەیدانی‬ ‫تەڕاتێنی دەستێوەردانی سیاسی نیزامی دەیان‬ ‫ساڵەی رژیم بوون‪ ،‬پاش کوشتنی تیرۆریست قاسم‬ ‫سولەیمانی وەک هێمای هێزو دەسەاڵتی دەرەوەی‬ ‫کۆماری ئیسالمی‪ ،‬شەپۆلێکی خۆشی و شادی کۆڕی‬

‫هەموو ئازادیخوازانی گرتەوە‪ .‬لە الیەکی دیکەوە‬ ‫بێ ئێعتباربوونی کۆماری ئیسالمی لە ئاستی‬ ‫جیهانیدا بە روونی بەرچاوە‪ .‬ئەم رژیمە جیا لەو‬ ‫قەیرانانەی کە خولقاندوویەتی و هۆکاری سەرەکی‬ ‫هەژاری کۆمەاڵنی خەڵکی ئێرانە‪ ،‬لە هەمانکاتدا‬ ‫دەستیداوەتە کوشتارێکی بێ بەزەییانەی خەڵکی‬ ‫ناڕازی کە بە هۆی نالەباربوونی بواری ئابووری‬ ‫رژاونەتە سەر شەقامەکان و داوای مافەکانیان‬ ‫دەکەن‪.‬‬ ‫بە تایبەتی لە دوو ساڵی رابردوو شەپۆلی‬ ‫خۆپیشاندانەکان خێراییەکی زۆرتری بە خۆیەوە‬ ‫گرتووەو خاڵی جێگەی سەرنجیش ئەوەیە‬ ‫کە ئەم خۆپیشاندانانە هەموو سنوورەکانی‬ ‫دەسەاڵتی‬ ‫ناوخۆی‬ ‫دەستەوتاقمەکانی‬ ‫تێپەڕاندووە و رەوتێکی رادیکاڵی بە خۆیەوە‬ ‫گرتووە‪ .‬توندبوونەوەی ئەم رووبەڕووبوونەوانە بۆ‬

‫رێگایەک بەرەو فێمێنیزمی دژە سەرمایەداری‬

‫ناگیردرێت و لە ئاکامدا توێژینەوەیەک لەسەر‬ ‫سەرنجە جیاوازەکانی بزووتنەوەی فێمێنیستی‬ ‫دەکرێت کە دەست دەخاتە سەر پەیوەندی کاری‬ ‫ناوماڵ و ئازارو ستەمی ژنان‪.‬‬ ‫چینایەتی و جنسیەت‬ ‫بۆ شرۆڤەکردنی کاری ناوماڵ چارەیەک نییە مەگەر‬ ‫مانای کلیلی کار و شێوەگەلی جیاواز لە سیستمی‬ ‫سەرمایەداریدا شرۆڤە بکرێت‪ .‬پرسی کاری ناوماڵ‬ ‫دوو مانای کلیلی چین و جنسیەت دەوروژێنێت کە‬ ‫چارەنووسی ژنان روون دەکاتەوە‪ .‬چینایەتی و ئەم‬ ‫شێوە لە هەاڵواردنی جنسی هەر کامیان بە نۆرەی‬ ‫خۆی بەرهەمی سیستەمی سەرمایەدارییە کە دەبنە‬ ‫هۆی شێوەگەلی جیاوازی ئازار و ستەمی ژنان‪.‬‬ ‫لەم روەوە تێدەکوشین بە شێوەی کورت ئاماژە‬ ‫بە رێکارەکانی سیستمی سەرمایەداری کە لەسەر‬ ‫بنەمای دەسەاڵت و چەوساندنەوە راوەستاوە بکەین‬ ‫و جەخت لەسەر ئەوە بکەینەوە کە چۆن دەسەاڵت‬ ‫و چەوساندنەوەی ژنان بە هۆکاری ئابووری و‬ ‫کلتوری رویداوە‪.‬‬ ‫شێوەکانی کار‬ ‫مارکس دەڵێت‪ :‬هێزی کار ئەو کەرەسەیەیە کە‬

‫پەرویز ڕەحیم زادە‬

‫خولی‬ ‫یازدەهەمین‬ ‫لەوەپێش‬ ‫ماوەیەک‬ ‫هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی رژیمی کۆماری ئیسالمی‬ ‫بەڕێوەچوو کە بە پێی کۆتا ئامار ئەمە یەکەمین‬ ‫جارە لە تەمەنی کۆماری ئیسالمی کە کەمترین‬ ‫رێژە تێیدا بەشداریکردووە‪ .‬بەاڵم پرسیار ئەوەیە کە‬ ‫هۆکارەکان چین؟ چ بابەتگەلێ بوەتە هۆی ئەوەی‬ ‫خەڵک لە هەستیارترین قۆناغ واتە هەڵبژاردن کە‬ ‫شوێنی رەواییدانە بە دەسەاڵتێکی سیاسی بەوشێوە‬ ‫سندووقەکانی دەنگدان بە چۆڵی بهێڵنەوە؟ ئایا ئەمە‬ ‫دەتوانێ نیشانەی کۆتاییەکانی تەمەنی رژیمێک بێت‬ ‫یان تەنیا قۆناغێکی تایبەتیە کە رەنگە لە ئەگەری‬ ‫چارەسەری کێشە ئابووریەکانیدا رەوابوونی خۆی‬ ‫بەدەست بهێنێتەوە؟‬ ‫گەڵێک پرسیاری دیکە دەتوانێ لە دەوروبەری‬ ‫ئاکامی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی یازدەهەم‬ ‫درووست بێت کە هۆکارەکانی بەشدارینەکردنی‬ ‫خەڵک تاوتوێ بکات و دەرئەنجامێکی لێ بێنێتەوە‪.‬‬ ‫یەکەم ئەوەیکە بەدەستەوە گرتنی بە گشتی‬ ‫زۆرینەی کورسیەکانی مەجلیسی رژیم لە الیەن باڵی‬ ‫پاوانخوازی ناو دەسەاڵت و بەوجۆرەی باسی دەکەن‬ ‫یەکدەست بوونەوەی ئەندامانی مەجلیس لە خۆیدا‬ ‫هاوکات ئاماژەیەکی روونە بە یەکدەست بوونەوەی‬ ‫هەموو ئاستەکانی دەسەاڵتی کۆماری ئیسالمی لە‬ ‫بوارەکانی ناوخۆیی‪ ،‬دەرەکی‪ ،‬ئابووری و سیاسی‬ ‫و ‪...‬‬ ‫لێرەدا ئەگەر تەنانەت پشت بە ئامارەکانی خودی‬ ‫رژیمیش ببەستین بۆ ئەوەی بۆمان دەرکەوێ کە‬ ‫رادەی رەوابوونی ئەم رژیمە لە چ ئاستێکدایە زۆر بە‬ ‫روونی دەردەکەوێ کە زۆرینەی جەماوەری خەڵکی‬ ‫ئێران چیدی خوازیاری مانەوەی ئەم رژیمە نین‪،‬‬ ‫وە ئەگەر مەجالێکی دێمۆکراتیک و ئازاد بۆ خەڵک‬ ‫هەڵبکەوێ کە بتوانن ئازادانە لە هەڵبژاردنێکی ئازاد‬ ‫یان رێفراندۆمێکدا بەشدار بن‪ ،‬بێگومان کۆماری‬ ‫ئیسالمی ناتوانێ رەوابوونی خۆی بسەلمێنێت‪ .‬پێش‬ ‫لەوەی بچمە سەر ئەو باسەی هۆکارەکانی درێژەی‬ ‫دەسەاڵتی ئەم رژیمە بە تایبەتی لە قۆناغی ئێستادا‬ ‫چین با ئاوڕێکی کورت لەو بارودۆخە بدەینەوە کە‬

‫بوونی کار‪ ،‬کاری ماڵ بە بێ مووچە لە ئەستۆی‬ ‫ژندایە کە بە بەرهەمی ناوخۆیی بە ئەژمار نایەت‬ ‫و لە ئابووری و کۆمەڵگادا بزرە‪ .‬ئەم پرسە‬ ‫کۆمەلێک پرسیار دەوروژێنێت؛ کە بۆ کاری ناوماڵی‬ ‫ژنان بێ مووچەیە؟ چونایەتی ئەم کارە چییە کە‬ ‫لە کاری دیکە جیادەکرێتەوە؟ کاری ناومال لە‬ ‫چ وێنەیەکی کاریی بەرهەم و بەرهەمهێنەردا قەرار‬ ‫دەگرێت؟ ئەم کارە چ پەیوەندییەکی بە ئازار و‬ ‫ستەمی ژنانەوە هەیە؟ جەخت کردن لەسەر ئەم‬ ‫پرسە چ جیاوازییەک لەسەر ئازادی ژنان دادەنێت؟‬ ‫ئایا بە تیشک خستنە سەر کاری ناوماڵ شێوەیەکی‬ ‫و‪ :‬سەیران مستەفازادە‬ ‫نوێ لە خەبات و بزوتنەوەی ژنان دێتە ئاراوە؟‬ ‫بە سەرنجدان بەم پرسیارانە‪ ،‬سەرەتا سەیری‬ ‫بەشی یەکەم پرسی کار دەکرێت و کەموکۆڕیەکانی کار دەخرێتە‬ ‫بەردەم توێژینەوە‪ .‬دووهەم باسێک لە دووبارە‬ ‫پێشەکی‬ ‫کار بوونی مرۆڤەکانە واتە‪ :‬شێوەی ژیان کردن‪ ،‬بەرهەمهێنانی کۆمەاڵیەتی دەکرێت کە بۆچی کاری‬ ‫هەڵسوکەوت و شێوەی ژیان‪ ،‬نەخشی روخساری بەرهەمهێنانی ژن خراوەتە گوشەوە و گرنگی پێ‬ ‫نادرێت‪ .‬سێهەم ئاوڕێک لە کاری ناوماڵ دەدرێت کە‬ ‫ئەوان لە ژیاندا دەنخشێنێ‪ .‬لە نێوان کێشەکانی‬ ‫بۆ لە ناو سیستمی ئابووری سەرمایەداریدا لەبەرچاو‬

‫هەمیشە خەڵکی وەزاڵەهاتووی لەگەڵ دەسەاڵتێکی‬ ‫هاری وەک کۆماری ئیسالمی خستە دوو بەرەو‬ ‫سەنگەری بە تەواو جیاوازەوە‪ .‬وە ئەوەش بە‬ ‫روونی لە بەرهەمی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی‬ ‫یازدەهەمدا دەبینرێت‪ .‬کاتێک کە تەنانەت زۆرینەی‬ ‫ئەو بەربژێرانەی کە هەر لە نێو باڵەکانی ئەم‬ ‫دەسەاڵتەشدا هاتووچۆ دەکەن بەاڵم رەنگە سەر بە‬ ‫باڵی پاوانخواز نەبن لە بەشداریکردن بۆ خۆپااڵوتن‬ ‫بێبەش دەکرێن‪ ،‬نیشانەی ئەوەیە کە ئەمە دەتوانێ‬ ‫کۆتاییەکانی قۆناغی تەمەنی رژیمێک بێت کە خۆی‬ ‫لەگەڵ هەموو ئەوانەی وەک ئەو بیر ناکەنەوە یەکال‬ ‫کردوەتەوە‪ .‬رژیمێکە بە ئاسانی‬ ‫دەست بۆ چەک دەبات و خەڵکەکەی خۆی دەکوژێت‬ ‫لەسەر داواکاریەکی رەوا‪ ،‬چیدی رەوابوونی خۆی‬ ‫لەدەست دەدات‪ ،‬ئەگەرچی کۆماری ئیسالمی دەیان‬ ‫ساڵە رەوابوونی خۆی لەدەستداوە‪ ،‬بەاڵم قۆناغی‬ ‫ئەمڕۆ بەلەبەرچاوگرتنی هەموو ئەو رووداوانەی‬ ‫دەبینرێن پێمان دەڵێن کە دەورەی داهاتوو‬ ‫گۆڕانکاری گەورە لە ئێران روو دەدەن‪ .‬گۆڕانێک کە‬ ‫نە رژیم دەست لە کوشتار دەپارێزێت و نە جەماوەری‬ ‫ناڕازیش چیدی پاشەکشە دەکەن‪ .‬کۆماری ئیسالمی‬ ‫لە راستیدا تەنیا هێزێکە بەدەستیەوە ماوە هێزی‬ ‫سەرکوت و داپڵۆسینە و هەر ئەمەشە کە تا رادەیەک‬ ‫مەجالی زیاتر بۆ مانەوەی تەمەنی دەهێڵێتەوە‪ .‬جیا‬ ‫لەوە ئەم رژیمە چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی خۆی‬ ‫رەوابوونێکی نەماوە و رۆژ لەگەڵ رۆژ سیمای‬ ‫راستەقینەی دژە ئینسانیەکەی بۆ هەموو کەس و‬ ‫لەوانە کەسانێکە لە سەرەتاشەوە لەگەڵیدا بوو‬ ‫دەردەکەوێت‪ .‬بۆ وێنە هەر ئەوانەی بە ناوی رەوتی‬ ‫ئیسالحخوازیی لە ئێران و پاشکۆکانیشیان لە‬ ‫کوردستان سااڵنێکی زۆر تەپڵی ئەوەیان لێدەدا کە‬ ‫گوایە دەکرێ لە پڕۆسەیەکی بێ توندوتیژی‬

‫گۆڕانکاری لە سیستەمی سیاسی لە ئێراندا بکرێت‪،‬‬ ‫ئێستا ئەوانیش هەرچەند زۆر درەنگ بەاڵم بەو‬ ‫ئاکامە گەیشتوون کە رێگای گۆڕانکاری لە ئێران‬ ‫تەنیا لە نەتیجەی راماڵینی ئەم رژیمەوە‬

‫تێپەڕدەبێت‪ ،‬ئەگەرچی دەبێ ئەوەش بوترێت‬ ‫هۆکاری گەشەی ئەو توندوتیژیەی هەر ئێستا هەیە‬ ‫نەک جەماوەری خەڵک بەڵکوو رژیمی کۆماری‬ ‫ئیسالمی و سیستەمە داپڵۆسێنەرەکەیەتی کە‬ ‫لەگەڵ هەر رەخنەو توانجێک ناڕازیان بەرەو‬ ‫ئەشکەنجەگاکان دەبات و بە زاڵمانەترین شێوە‬ ‫بێدەنگیان دەکات‪.‬‬ ‫جیا لە کوردستان کە خاوەنی تایبەتمەندی‬ ‫خۆی هەیە لە بواری ئامادەیی و رێکخستن و‬ ‫ئاڵترناتیڤ بۆ داهاتوو کە ئەوەش نەک ئیددعایە‬ ‫بەڵکوو مێژوو نیشانیداوە کە کوردستان و‬ ‫جەماوەرەکەی لە پڕۆسەی مێژووی خۆیدا‬ ‫هەردەم وەاڵمی ئەرێنی بە هەر گۆڕانکاریەکی‬ ‫مۆدێرن و پێشکەوتوو داوەتەوە و خاوەنی‬ ‫بەهێزترین پوتانسیەلە لەمبارەوە‪ .‬بەاڵم ئەوەیکە‬ ‫ئەڵبەتە وەک خاڵێکی الواز لە بەرەی جەماوەری‬ ‫ناڕازی لە ئاستی ئێران دەبینرێت نەبوونی‬ ‫ئاڵترناتیڤێکی بەهێزە کە ئەم قۆناغە رێبەری‬ ‫بکات واتە نە لە ناوخۆی ئێران هێزێکی وا بوونی‬ ‫هەیە کە بتوانێ هەر لە ناوخۆدا ئاڵترناتیڤێک‬ ‫بێت نە بەناو ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی کە لە‬ ‫دەرەوەی سنوورەکانن خاوەن هێز و کارتێکەری‬ ‫و پێگەیەکی وەهای جەماوەرین کە بتوانن خۆیان‬ ‫وەک پڕۆژەیەک بۆ داهاتوو وێنا بکەن‪ .‬بەاڵم بە‬ ‫هەموو ئەمانەشەوە گۆڕانکاری لە ئێران بوەتە‬ ‫پڕۆسەیەک کە چیدی کۆماری ئیسالمی ناتوانێ‬ ‫خۆی لێ دەرباز بکات بۆیە کۆنتڕۆڵکردنی‬ ‫مەجلیسی یازدەهەم پەیامەکەی دەتوانێ هەر‬ ‫ئەوە بێ کە رژیم خۆی بۆ دوو رووبەڕووبوونەوە‬ ‫ئامادە کردووە‪ ،‬یەکەم رووبەڕووبوونەوەی‬ ‫جەماوەری ناڕازی بە مەبەستی سەرکوتێکی‬ ‫خوێناوی دووهەمیش خۆئامادەکردن بۆ هەر‬ ‫ئەگەرێکی دەرەکی‪.‬‬ ‫بەاڵم رەوتی مێژوو پێمان دەڵێ کە ستەمکارترین‬ ‫رژیمەکان کە خاوەنی هێزی گەورەی نیزامی و‬ ‫سەرکوتیش بوون لە بەرانبەر ئیرادەی جەماوەری‬ ‫وەزاڵەهاتوو ناچار بە پاشەکشە دەبن‪ ،‬بە‬ ‫تایبەت رژیمگەلێکی تۆتالیتێری وەک کۆماری‬ ‫ئیسالمی کە هەر لە یەکەم رۆژەکانی بەدەسەاڵت‬ ‫گەیشتنیەوە جیا لە کوشتار و سەرکوت زمانێکی‬ ‫دیکەی بەکار نەهێناوە‪.‬‬

‫خاوەنی ئەو واتە کرێکار بە سەرمایەی دەفرۆشێت‪.‬‬ ‫بۆ دەیفرۆشێت؟ بۆ ئەوەی نەمرێتو ژیان بکات‪.‬‬ ‫دەبێ بڵێین سەرمایەداری بە چەوساندنەوەی چینی‬ ‫کریکار خۆی راگرتوە و چەوساندنەوە شتێک نییە‬ ‫جگە لە کڕینی کار‪ ،‬مووچەیەک کەمتر لەو کارەی کە‬ ‫کرێکار دەیکات‪ .‬لە راستیدا کرێکار بۆ ئەوەی بتوانێت‬ ‫ژینی بگوزەرێنێت و بژیی ناچار بە فرۆشتنی هێزیی‬ ‫کاری خۆیەتی‪ ،‬چونکا ئەو کەرەسەی بەرهەمهێنانی‬ ‫لە بەردەستدا نییە و ناچارە هێزی کاریی خۆی‬ ‫وەک کەرەسەیەک بە خاوەن کار بفرۆشێت واتە‬ ‫«سەرمایەدار»‪،‬سەرمایەداریش تەنها بابەتی‬ ‫شتگەلی سەرەتایی کرێکار بۆ دووبارە بەرهەمهێنان‬ ‫و مانەوە مووچەی پێ دەدات‪ .‬سەرمایەدار بابەتی‬ ‫هێزی کاری کرێکار بۆ بەرهەم پووڵی پێ دەدات و‬ ‫داوا لە کرێکار دەکات هەموو توانای کاریی خۆی بۆ‬ ‫قازانجی زیاتر بخاتە گەڕ تا بەرهەمی زیاتر بەرهەم‬ ‫بێنێت‪.‬‬ ‫درێژەی هەیە‬


‫ژمار‌ه (‪ )٨٦‬ساڵی هەشتەم‪٢٠٢٠/٠٣/٠٧،‬‬

‫تایبەت‬

‫وایرۆسی دەسەاڵت و وایرۆسی کۆرۆنا‬

‫ئاڕمان رەجەبی‬ ‫لەسەر ھۆکاری درووستبوونی وایرۆسی کۆرۆنا‬ ‫باس و نەزەر زۆرە‪ .‬بە گوێرەی ڕەشبینانەترینیان‬ ‫درووست کراوی ئامریکایە و بۆ خەسار گەیاندن‬ ‫بە ئابووری چین داڕێژراوە‪ .‬هەروەها ئامانجەکانی‬ ‫تری ئەم پالنە بە بۆچوونی بەشێک لە کۆمەڵگا‬ ‫فرۆشتنی کەرەسەگەلێک وەک ئەلکول و سابوون‬ ‫و ماسک و‪...‬یان بالوکردنەوەی ترسێکی زۆر لە‬ ‫دونیادایە بۆ ئەوەی دونیا ئامادە بکەن بۆ کڕینی‬ ‫واکسێنی ئەم نەخۆشیە‪.‬‬ ‫بەاڵم ھۆگەل و ئامانجەکانی درووست بوون‬ ‫و باڵوبوونەوەی ئەم وایرۆسە ھەرچییەک بێت‬ ‫ئاکامەکەی بۆ کۆمەڵگای ئینسانی دەرد ومەرگ‬ ‫و ترسە‪ .‬بۆیە ھەموو واڵتان و دەوڵەتانی دونیا‬ ‫ھەوڵیان داوە و ھەوڵ دەدەن تا ئەو جێگەی بۆیان‬ ‫کراوە و بۆیان دەکرێت بەر بە باڵو بوونەوەی بگرن‬ ‫و ھاوواڵتیانیان یارمەتی بدەن بۆ خۆپاراستن لە‬ ‫تووشبوون‪ .‬بۆ ئەم مەبەستەش ھەر واڵتێک بە‬ ‫گوێرەی باروودۆخیان رێگە و شوێنی تایبەتیان‬ ‫گرتوەتە بەر‪ .‬زۆربەی واڵتان ھاتووچۆی چین و‬

‫واڵتانی تووشبوویان داخستوە و قەدەغە کراوە‪ ،‬یان‬ ‫لە نێو خۆیاندا بەشە تووشبووەکانیان قەرەنتینە‬ ‫کردوە‪.‬‬ ‫بەاڵم واڵتی ئێران ھەر لەسەرەتاوە ھەوڵی داوە لەم‬ ‫وایرۆسەش کەڵکی سیاسی وەرگرێت و بە نێعمەتی‬ ‫ئیالھی لە قەڵەم بدات‪ .‬ئێران بۆ خۆشیرینی لە‬ ‫الی چین‪،‬وەک ھاوپەیمان لە بەرانبەر ئامریکادا‪،‬‬ ‫ھاتوچۆکانی بۆ ئەو واڵتە ھەر بەکراوە ھێشتەوە‪.‬‬ ‫بۆیە ھەر زوو ئێرانیش پڕ بوو لە تووشبووی ئەم‬ ‫وایرۆسە و نەخۆشیەکە بە واڵتدا باڵو بوویەوە‪.‬‬ ‫ھەر وەک وترا ئێران ئەم وایرۆسەی وەک نێعمەتی‬ ‫ئیالھی بۆ خۆی لەقەڵەم دا بۆ ئەوەی ئەم وایرۆسە‬ ‫لە کاتێکدا سەری ھەڵدا لە ئێران گیرۆدەی چەندین‬ ‫قەیرانی گەورەی نێوخۆیی و نێونەدەولەتیی بوو‪.‬‬ ‫ھێشتا زۆر لە بشێوییەکانی ئابان مانگ تێ‬ ‫نەپەڕیبوو کە قاسمی سلێمانی کوژرا‪ .‬ھێشتا‬ ‫شوێنی ئەو شەپاڵخە بە روومەتیانەوە بوو و‬ ‫لەشیان دەلەرزا کە‪ ،‬بۆ قەرەبووی ئەو شەپاڵخە‬ ‫شەقێکیان داھێنایەوە کە لە خۆیان کەوت‪ .‬لە‬ ‫ھەوڵی ئازاری کوشتنی سلێمانی وەھا پەشۆکابوون‬ ‫کە فڕۆکەکەی ئۆکراینیان لێدا و خستیانە خوارەوە‬ ‫و بۆ چەند چرکەیەک الیان وابوو کە تەیارە یان‬ ‫موشەکی ئامریکایان لێداوە‪ ،‬بەاڵم زۆر خێرا زانیان‬ ‫شەقەکەیان لە خۆیان داوە‪ .‬بەاڵم ھەر لە یەکەم‬ ‫چرکەکانەوە دەستیان دایە درۆ و دەلەسە و‬ ‫ھەوڵیان دا کە دونیا فریو بدەن و وای بنوێنن کە‬ ‫ئەوان لێیان نەداوە و بێخەبەرن چی بەسەر ھاتووە‪.‬‬ ‫بەاڵم دونیا وشیارتر و زیرەکتر لەوان بوون و‪ ،‬بە‬ ‫بەڵگە سەلماندیان کە بە دەست ئێران کەوتوەتە‬ ‫خوارەوە‪ .‬بەم شێوە مەجبووریان کردن کە دان بە‬ ‫گوناھەکەیاندا بنێن بەاڵم ئامادە نەبوون ھاوکاری‬ ‫پێویست لەگەڵ ئۆکراین و واڵتانیتر کە ھاواڵتییان لە‬ ‫تەیارەکەدا بوو بکەن‪.‬هاوکات لەگەڵ ئەمانە ڕژیمی‬ ‫ئێران لەبەردەم ھەڵبژاردنێکدا بوو کە ھەم دەبووا‬ ‫بەڕێوە بچێت و ھەمیش حەزیان نەدەکرد کە رێگە‬

‫کۆمەڵە و ڕۆڵی ژنان له خه‌باتی چه‌وساوه‌کاندا‬

‫محه‌مه‌د حه‌کیمی‬

‫زیاتر لە چوار دەیە بەسەر خه‌باتی کۆمه‌ڵه‌دا تێده‌پهڕێت‬ ‫و هێشتا پرسی ژن وه‌ک پرسێکی گرنگ له ئارادایه و‬ ‫بایه‌خێکی سه‌ره‌کی هه‌یه له ئاست جیهاندا‪ ،‬هه‌ر بۆیه‬ ‫ئێستاش کۆمەڵە وه‌ک پرسێکی سه‌ره‌کی له‌م پرسه‬ ‫ده‌ڕوانێت وهه‌ڵسو که‌وتی له گه‌ڵدا ده‌کات‪ ،‬به گژ هه‌موو‬ ‫سوننه‌ته کۆنه‌کانی کۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌اڵته دڕنده‌کاندا‬ ‫چووەتەوە‪.‬‬ ‫کۆمه‌ڵه پشتگیری کرد له رۆڵی ژنان و هه‌روه‌ها هه‌وڵی‬ ‫هه‌موار کردنی ئازادی ژنان و ره‌خساندن و دروست‬ ‫کردنی فه‌زایەکی ئازاد و بیرمه‌ندکردنی ژنان له ئاست‬ ‫کوردستاندا‪ .‬دوای ده‌ستپێکردنی خه‌باتی ئاشکرا و‬

‫خرۆشانی خه‌ڵکی کوردستان دژ به رژێمی شا و تیا‬ ‫چوونی ئه‌و رژێمه‪،‬بارودۆخێکی وه‌هبۆ ژنان ره‌خسا که ژن‬ ‫بتوانێ بێته ناو مه‌یدانی خه‌بات و بۆ مافه ره‌واکانی خۆی‬ ‫تێبکۆشێ ‪ ،‬ژنی کورد ده‌مێکه چاو له دووی ئازادی بوو‪.‬‬ ‫ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌رده‌می پیاوساالری و سه‌رکوتی ژنان‬ ‫بوو وهه‌ر بۆیه کڵپه‌ی ئاگر و ئازارێکی زۆر له ناخی‬ ‫ژنان قه‌تیس مابوو و خۆی وه‌ک گێژه‌ڵووکه به هه‌موو‬ ‫که‌لێن و قوژبنێکدا ده‌دا و ئارامی نه‌ده‌گرت ئۆقره‌ی لێ‬ ‫هه‌ڵگیرابوو و له رێگه‌یەک بۆ ده‌رباز بوون ده‌گه‌ڕا تا خۆی‬ ‫له‌و بارودۆخه‌ی قه‌تیساویه رزگار بکات‪.‬‬ ‫له ڕۆچنەیەک ده‌گه‌ڕا تا ئازار و ده‌رده‌کانی تیا بشواته‌وه‬ ‫و بگات به ئازادی‪ .‬له‌و سه‌رووبه‌نده‌دا بوو که کۆمه‌ڵه‬ ‫داوای له ژنان کرد که بچنه نێو ریزه‌کانیه‌وه و له‬ ‫خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد و رزگاری چینایه‌تی‬ ‫و به‌رابه‌ریدا به‌شداری بکه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن بۆ رزگار کردنی‬ ‫مافه‌کانی خۆیان له کۆیله‌تی و کۆیالیه‌تی‪ ،‬بۆ یه‌که‌م جار‬ ‫ژن هه‌ستی به ئازادی و به‌رابه‌ری له ژیانیدا کرد‪.‬‬ ‫هاوکات له گه‌ڵ شۆڕش و راپه‌ڕینی خه‌ڵکی ئێران به دژی‬ ‫شا ‪ ،‬خه‌باتی ژنانی کورد ده‌ستی پێکرد و کوردستان‬ ‫بوه مه‌یدانی رزگاریخوازانه‌ی ژنان ‪ ،‬دیارده‌ی به‌شداریی‬ ‫ژنان له خه‌باتی کوردستان‪ ،‬چ له دژی شا و چ له دژی‬ ‫رژێمی کۆماری ئیسالمی پای نایه قۆناغێکی نوێوه و‬ ‫ئه‌م خه‌باته ژنانی هاندا بێنه نێو ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌وه ‪،‬‬ ‫ژنان له هه‌موو خۆپیشاندانه‌کانی دژ به رژێمی کۆماری‬ ‫ئیسالمی و هه‌ر وه‌ها له شه‌ڕی ‪ 24‬رۆژه‌ی شاری سنه‬ ‫زۆر ئازایانه به‌شداریان کرد و مێژوویەکی نه‌خشینیان بۆ‬ ‫خۆیان تۆمار کرد‪.‬‬ ‫پەڕه‌یەکی نوێیان له ژیانی ژناندا نه‌خشاند و هه‌نگاوێکی‬

‫‪Dwaroj@komala.com‬‬

‫تەنانەت بە رێفۆرمیستە شەرمێون و ترسنۆکەکانی‬ ‫خۆیشیان بدەن کە بێنە پارلەمان‪ .‬ڕژیم لەبیری‬ ‫ئەوەدا بوو کە پارلەمان و دەوڵەت و قەزا یەکدەست‬ ‫بکاتەوە و ھەر ھەموویان دەروێشی شێخی گەورە بن‬ ‫و کەس جیا لە بەڵێ قوربان زیاتر ھیچ نەزانێت و‬ ‫نەیڵێت‪ .‬ئەمەش یانی بارودۆخی سیاسی خراپتر لە‬ ‫ھەمیشە لێ بکرێت و بەم شێوە ھەل و مەرجەکان بۆ‬ ‫البردنی ئەو ھەڵبژاردنە نمایشییەش ئامادە بکەن‪.‬‬ ‫بۆیە ھەر ھەموو ئەوانەش کە بە شێوەیەک بە‬ ‫رێفۆرمیست یان بە ناو جیابیر دەناسران لە لیستی‬ ‫پاڵێوراوەکان البران‪ .‬لە بەرانبەردا الیەنگرانی رێفۆرم‬ ‫و رێفۆرمیستەکان ھەڵبژاردنەکەیان بایکۆت کرد و‬ ‫ڕایان گەیاند کە لە ھەڵبژاردنەکەدا بەشداری ناکەن‪.‬‬ ‫ئەم ھەڵوێستەی رێفۆرمیستەکان و ھەڵوێستی لە‬ ‫مێژینەی الیەنەکانی دژ بە رژیمی کۆماری ئیسالمی‬ ‫پاڵی دا بە یەکەوە و مەترسی بێ دەماخی و سارد‬ ‫و سڕ بوونی ھەڵبژاردنەکانی الی حکوومەت دروست‬ ‫کرد‪ .‬ھەرچەند حکوومەت لە ناوخۆدا زۆر بە خەمی‬ ‫بەشداری کردنی خەڵکەوە نییە و نەبووە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ڕووبەدەرەوە ھەمیشە ھەوڵی داوە وای بنوێنێت‬ ‫کە خەڵک بەشداری گەورەیان لە ھەڵبژاردنەکاندا‬ ‫ھەیە‪ ،‬بۆیە ھەمیشە ھەوڵی داوە بە بازاڕگەرمی‬ ‫درووست کردن و کاڵو لە سەرخەڵک نان جۆرێک لە‬ ‫کێبەرکێی دەسکرد درووست بکات بۆ ئەوەی خەڵک‬ ‫ھان بدات بۆ بەشداری‪ .‬بەاڵم ئەمجارەیان بە ھۆی‬ ‫نەبوونی باڵی بەناو رێفۆرمیشەوە ئێتر ئەو کێبرکێیە‬ ‫ساختەش نەمابوو‪ ،‬بۆیە رژیم بۆ سەرپۆش یان‬ ‫بیانویەکی تری جێگرەوەدا دەگەڕا کە ئەو دۆخەی‬ ‫پێ بباتە سەر و لێی دەرباز بێت‪.‬‬ ‫ھەڵبژاردنەکانی ئەمجارە کەوتبووە نزیکی ڕۆژی‬ ‫‪٢٢‬ی رێبەندان کە ڕژیم کردوویەتی بە رۆژی خۆی‬ ‫و ھەموو ساڵێک لەم رۆژەدا بە پارە و شێوازگەلی‬ ‫جۆراوجۆر ھەموو ھەوڵێک دەدات کە خەڵک بکێشێتە‬ ‫شەقامەکان و بە دونیای دەرەوەی پێشان بدات کە‬ ‫خەڵکی لە گەڵە‪.‬‬ ‫ھەر بۆ ئەم مەبەستە ئەمساڵیش‪ ،‬کە ساڵێکی‬ ‫تایبەتی بوو بە نیسبەت ڕووداوەکانی خەزەڵوەر‬ ‫و فڕۆکە لێدراوەکە و کوژرانی قاسمی سولەیمانی‪،‬‬ ‫ھەوڵی چەند قاتی دا کە ھەرچۆنێک بێت‬

‫‪5‬‬

‫خۆپیشاندانەکانی ی ‪٢٢‬رێبەندان ھیچ نەبێت چڕ‬ ‫و پڕ دەرکەوێت‪.‬‬ ‫لەسەرووبەندی ئەمانەدا بوو کە ھەرای دەرکەوتنی‬ ‫وایرۆسی کوڕۆنا لە چین بەرز بووەوە‪ .‬رژیم بزە‬ ‫کەوتە سەر لێوی و ئەم بەاڵیەشی بۆ خۆی وەک‬ ‫نێعمەتی خودایی دانا‪ .‬بە پێچەوانەی ھەموو واڵتانی‬ ‫دوونیا نەک ھەر دەرگای ھاتووچۆی لە گەڵ چین‬ ‫دانەخست‪ ،‬بەڵکوو خۆی دەبوارد لەوەی کە ھەواڵ‬ ‫و زانیاریش لەم بارەوە بداتە خەڵکی ئێران‪ .‬ئێران‬ ‫پێویستی بە پاساوێک بوو بۆ بەشداری نەکردنی‬ ‫خەڵک لە ھەڵبژارنەکاندا‪ .‬ئێستا وایرۆسەکە خودا‬ ‫گەیاندبووی‪ ،‬بۆیە وێڕای ھاوردەکردنی زۆری‬ ‫وایرۆسەکە و تووشبوونێکی لە ڕادەبەدەری خەڵک ‪،‬‬ ‫ھەوڵدرا تا دوای ‪٢٢‬ی رێبەندان بێدەنگی لێ بێنن‪.‬‬ ‫پاش ئەوە وردە وردە باسی وایرۆس کرا‪.‬‬ ‫ھەڵبژاردنەکان بە سارد و سڕی و بەشداری نەکردنی‬ ‫زۆرینەیەکی زۆری خەڵک کۆتایی پێھات‪ .‬لە ئاکامدا‬ ‫بە ھەموو درۆ و شاردنەوەکانیانەوە ڕایانگەیاند کە‬ ‫‪ ٤٢٫٥‬لە سەر سەدی خەڵک بەشداریان کردووە‪.‬‬ ‫ڕایشیانگەیاند کە ھۆی سەرەکی کەمی بەشداری‬ ‫خەڵک وایرۆسەکە بووە‪ .‬ھەرچەند ناچار بوون‬ ‫بە شێوەی ناڕاستەوخۆ ئاماژە بە ڕووداوەکانی‬ ‫پێشتریش بکەن‪ .‬سەرەتا و پێش باسکردنی قەیرانی‬ ‫وایرۆسەکە‪ ،‬کە ھەڵەکانی ئەوان قەیرانەکەی خولقاند‪،‬‬ ‫بڕێک باسی ھەڵبژاردنەکە بکەین‪ .‬ڕژیم ڕایگەیاندوە‬ ‫کە ‪٤٢.٥‬لەسەر سەدی خەڵک بەشداریان کردوە‪.‬‬

‫ھەرچەند ئەم داتایەش ڕاست نییە‪ ،‬بەاڵم ھەر‬ ‫ئەم ژمارەی خۆیان وا پیشان دەدات کە نزیکەی‬ ‫‪ ٦٠‬لە سەدی خەڵک دژی ئەم نیزامەیە‪.‬‬ ‫ئێمە دەزانین لە ئێراندا زۆر کەس لە ترساندا‬ ‫دەنگ دەدات ‪ .‬ھەر بۆیە بەشێکی بەرچاو لەو‬ ‫رێژەی دەنگدەرانە ئینسانگەلێکی ترسنۆک‬ ‫و پاوانخوازن کە تەنیا لەبەر داھاتووی داھات‬ ‫و ژیانیان و مناڵیان چوونەتە دەنگدان و‬ ‫شناسنامەکەیان پێ مۆر کردوە‪ .‬ئەم ڕێژەش‬ ‫بۆی گرینگ نییە کە کێ حاکمە و کێش دەنگ‬ ‫دێنێت‪.‬‬

‫گه‌وره‌یان به‌ره‌و ئازادی نا‪ .‬ژنان له کوردستان به هۆی‬ ‫چه‌وساندنه‌وه‌ی پیاو ساالرانه و نه‌بوونی خوینده‌واریی‬ ‫و هه‌روه‌ها به زۆر بە شوودان و ژن به ژن کردن له‬ ‫نێو کورده‌واریدا‪ ،‬ئازار و ده‌رد و چه‌رمه‌سه‌ریی زۆریان‬ ‫چێشتبوو و هه‌ر بۆیه دوای ئاشکرا بوونی کۆمه‌ڵه و‬ ‫خه‌باتی چه‌وساوه‌کان ‪ ،‬ژنان به گشتی روویان کرده‬ ‫کۆمه‌ڵه و به خه‌باتی خۆیانیان ده‌زانی و له‌م رێگه‌دا به‬ ‫سه‌دان ژنی تێکۆشه‌ر گیانی خۆیان فیدای رزگاری ماف و‬ ‫به‌رابه‌ری ژن و پیاو کرد و هه‌وڵی ئه‌وه‌یاندا که سوننه‌ته‬ ‫کۆنه‌کان بشکێنن و شکاندیان‪.‬‬

‫ژنان له کۆمه‌ڵه سه‌دان داستانی سه‌روه‌ریان بۆ رزگاری گه‌لی‬ ‫چه‌وساوه‌ی کورد تۆمار کرد و ئێستاش کاتێ بیره‌وه‌ریه‌کانی‬ ‫ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌خوێنینه‌وه زۆر به جوانی رۆڵی جێ په‌نجه‌ی‬ ‫ژنانی کۆمه‌ڵه دیاره و شوێن پێی خۆی به سه‌ر کۆمه‌ڵگای‬ ‫کورده‌واریدا به جێهێشتووه و ئه‌و شوێن پێیه زۆر به‌رچاوه‪.‬‬ ‫رژێمی کۆماری ئیسالمی ئه‌و ژنانه‌ی که ده‌هاتنه ریزه‌کانی‬ ‫خه‌باتی ئازادی کوردی‪ ،‬ده‌گرت و له به‌ندیخانه‌کانی توندی‬ ‫ده‌کردن و به سه‌دان خۆڕاگری و خۆڵقاندنی ئه‌فسانه له ناو‬ ‫زیندانه‌کانی رژێم له الیه‌ن ژنه شۆڕشگێڕه‌کانه‌وه تۆمار کراوه و‬ ‫ئه‌و ژنانه ته‌نانه‌ت له سه‌ره‌مه‌رگیشدا و له ژێر په‌تی سێداره‌دا‬ ‫ته‌نیا و ته‌نیا داوای ئازادی کوردستان و مافی ژنیان له ژێر‬ ‫رێبازی کۆمه‌ڵه‌دا ده‌کرد‪ .‬ژنانی کۆمه‌ڵه پرسی ژنانی کوردیان‬ ‫برده قۆناغێکی‌تر و ئیزنیان به هیچ شتێک و که‌سێک نه‌دا‬ ‫بێڕێزی بکه‌ن به ژن و ژنانیان برده ئاسۆیەکی روونی ژیان‬ ‫و خه‌باتێکی ئازایانه و خۆڕاگرانه‌یان بۆ گه‌یشتن به ئازادی و‬ ‫مافه‌کانیان و دژ به ده‌سه‌اڵته نگریسه‌کان ئه‌نجام دا‪.‬‬ ‫ژنانی تێکۆشه‌ری کوردستان له شار و دێهاته‌کان و له ژێر‬ ‫چەکمەی داگیرکه‌رانی کوردستان‪ ،‬ده‌ستیان دایه خه‌بات و به‬ ‫هه‌موو شێوه‌یەک یارمه‌تیده‌ری هێزی پێشمه‌رگه بوون و له‬

‫هه‌موو بوارەکاندا رۆڵێکی به‌رچاویان گێڕا‪ ،‬له بواری کاری‬ ‫نهێنی و یارمه‌تیدانی نه‌خۆش و برینداره‌کان و هه‌روه‌ها‬ ‫نووسراوه و سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانیان ده‌کرد و‬ ‫هه‌وڵی ئه‌وه‌یانده‌دا خه‌ڵک له کرده‌و‌ه و پیالنه‌کانی رژێمی‬

‫کۆماری ئیسالمی وه‌ئاگا بێنن و ورەی خه‌ڵکیان ده‌برده‬ ‫سه‌ره‌وه ‪ ،‬بۆ به‌رگریکردن له مافه ره‌واکانی خۆیان و‬ ‫هه‌ر بۆیه رژێم بێ به‌زه‌ییانه دژ به‌و ژنه تێکۆشه‌رانه‬ ‫هه‌ڵوێستی ده‌گرت و ده‌یانگرت و به هه‌موو شێوه‌یەک‬ ‫ئه‌شکه‌نجه و ئازاری ده‌دان و زیندان و سیاچاڵه‌کانی رژێم‬ ‫پڕ بوو له ژنانی ئازادیخوازی کۆمه‌ڵه ‪.‬‬ ‫ژنانی کۆمه‌ڵه جیاوازیەکی تایبه‌تیان هه‌یه له حزبه‬ ‫شۆڕشگێڕه‌کانی‌تر و به هۆی ئه‌و مێژووه سیاسیه‌وه که‬ ‫ژنان له نێو کۆمه‌ڵدا هه‌ڵیانبژاردوه‪ ،‬روون و ئاشکرایه ژن‬ ‫له کۆمه‌ڵه‌دا پای ناوه‌ته قۆناغێکی نوێوه و تا ئێستاش‬ ‫ئه‌و خه‌باته بووه به خه‌باتی به‌رگری له مافه‌کانیان و‬ ‫خه‌باتی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی چوونکه چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان‬ ‫له رۆژهه‌اڵتی کوردستان له الیه‌ن رژێمه داگیرکه‌ره‌کانه‌وه‬ ‫بووه به هێمای خه‌بات و ئازادی ژن‪.‬‬

‫چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن له الیه‌ن دەسەاڵت و داب و نەریتی‬ ‫کۆنەپەرەستانە دیارترین جۆری سته‌مه و درێژترین هێڵی‬ ‫مێژوویی له خه‌باتی کورد دا پێک هێناوه و ئه‌مه‌ش وه‌ک‬ ‫سەمبولێک له کۆمه‌ڵه‌دا به‌رز راگیراوه و ژن له کۆمه‌ڵه‌دا ئه‌و‬ ‫قۆناغ ‌ه ترسێنه‌ره‌ی پشت سه‌ر ناوه و قۆناغێکی نوێی له‬ ‫خه‌بات پێک هێناوه و له سیاسه‌تی نوێی کۆمه‌ڵه‌دا توانیویه‌تی‬ ‫سیاسه‌تێکی نوێ و خۆرێکخستنێکی نوێ له خۆدا بکات‬ ‫وتوانیویه‌تی ئه‌ندێشه‌ی ئازاد و بیر کردنه‌وه‌ی ئافره‌تان ‌ه سه‌ر له‬ ‫نوێ بنیاد بنێته‌وه و توانیویه‌تی ستراتیژیه‌کی نوێ بۆ رزگاری‬ ‫گه‌لی بن ده‌ستی کوردستان دابنێت و ئه‌و ستراتیژیه بکات به‬ ‫رزگاری ژن له کوردستان‪ .‬ژنان له کۆمه‌ڵه‌دا خه‌باتیان کردوه‬ ‫بۆ رزگاری ئینسان و کێشه‌ی دیالیه‌تی و کۆیالیه‌تی به تایبه‌ت‬ ‫نه‌هێشتنی کێشه‌ی ژنان و حه‌ل کردنی هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ی‬ ‫له ژیانی رۆژانه دا بۆ ژن دێته پێش‪ ،‬کۆمه‌ڵه وه‌ک حزبێکی‬ ‫سه‌راسه‌ری توانی خه‌باتی ژن بگوازێته‌وه بۆ چاخێکی نوێ‬ ‫و کێشه‌ی ژن له کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ده‌سه‌اڵتی سیاسی‬

‫البه‌رێت‪ ،‬به‌رابه‌ری بسه‌پێنێت به بێ جیاوازی‪.‬‬


‫‪6‬‬

‫ژمار‌ه (‪ )٨٦‬ساڵی هەشتەم‪٢٠٢٠/٠٣/٠٧ ،‬‬

‫تایبەت‬

‫‪Dwaroj@komala.com‬‬

‫ئێپیدێمی کۆماری ئیسالمی‬

‫فیرووز مامۆیی‬ ‫کۆماری ئیسالمی ئێران لەو دەگمەن‬ ‫رژیمانەی مێژووی مرۆڤایەتیە کە ھەموو‬ ‫تەمەنی دەسەاڵتداریەتی خۆی لەگەڵ‬ ‫قەیران و کێشمەکێشی جۆراوجۆر بەڕێ‬ ‫کردووە و ھۆکاری سەرەکی سەرھەڵدان‬ ‫و تەشەنە سەندنی ئەم مۆدێل لە‬ ‫دەسەاڵتداری و بەڕێوەبەرایەتیە قەیراناوی‬ ‫و پڕ لە کەمووکۆڕیە‪ ،‬خودی ئەو سیستەمە‬ ‫ئیدۆلۆژیکەیە کە کۆماری ئیسالمی لەسەر‬ ‫بنیات نراوە و لە راستیدا ئەگەر قەیرانەکان‬ ‫لە ناوەرۆکی سیاسەتەکانی کۆماری‬ ‫ئیسالمی ھەڵبگیردرێت‪ ،‬ئەوە ئەو کاتەیە‬ ‫کە کۆماری ئیسالمی ناتوانێ درێژە بە‬ ‫حەیات و مانەوەی خۆی بدات‪.‬‬

‫لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا و پاش‬ ‫بەرین بوونەوەی ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان‬ ‫لە ئێران و دەسپێکی قۆناغێکی نوێ لە‬ ‫بەربەرەکانێی خەڵک و دەسەاڵت‪ ،‬ئێران‬ ‫کەوتووەتە بەردەم پەکەیجێک لە قەیرانە‬ ‫گەورە و چکۆلەکان و بە بەردەوامی‬ ‫ھەوڵدان بۆ دەربازبوون لەم بارودۆخە‪،‬‬ ‫خەساری گیانی و مادی خەڵکی ھەژار‬ ‫و چەوساوەی ئەو واڵتەی بەدواوە بووە‪،‬‬ ‫کە بێ گومان گەلی کورد لە رۆژھەاڵتی‬ ‫کوردستانیش ھەمیشە بەشێکی بەرچاو‬ ‫و دانەبڕاوە لە خەسار بەرکەوتووانی ئەم‬ ‫دۆخە ئاڵۆز و شڵەژاو و قەیراناویەی‬ ‫ئێرانە و بگرە لە ھەموو جێگایەک و لە‬ ‫ھەموو نەتەوەکانی دیکەی پێکھێنەری‬ ‫ئێران خەساری زۆرتریان بەرکەوتووە و‬ ‫قوربانیدانیەکی زۆرتریان داوە‪.‬‬ ‫ھاتنی نەخۆشی کۆرۆنا و مەترسی‬ ‫تەندروستی بۆ سەر ژیان و گیانی خەڵک‪،‬‬ ‫نوێترین نموونەی ئەو قەیرانگەلەیە‬ ‫کە تەنگی بە ھەموو کۆمەڵگای ئێران‬ ‫ھەڵچنیوە و بە جۆرێک دەکرێ بڵێین‪،‬‬ ‫ھەموو جومگەکانی ژیانی خەڵک و ھەموو‬ ‫پیشەیەکی خستووەتە ژێر کاریگەرییە‬ ‫نێگەتیڤەکانی خۆیەوە‪.‬‬ ‫بەو جۆرەی ئاماژەکان دەریدەخەن‪ ،‬ئەم‬ ‫نەخۆشیە ماوەی یەک مانگ دەبێت کە‬ ‫لە رێگای ئەو تەلەبانەی کە بە مەبەستی‬ ‫پەروەردەی شیعەگەری و لە درێژەی‬ ‫رەوتی ھەناردەکردنی ئیدۆلۆژی ئیسالمی‬ ‫شیعەی ئێرانیدا و لە واڵتی چین (کانگای‬ ‫سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا) بۆ شاری‬ ‫قوم ھێنرابوون‪ ،‬ھاتووەتە ئەم واڵتە و بە‬

‫ھۆی ئەوەیکە کۆماری ئیسالمی نەیدەویست‬ ‫ئەو شارە قەرەنتینە بکات و ھەروەھا‬ ‫لەبەر ئەوەیکە رێوڕەسمەکانی ‪٢٢‬ی‬ ‫رێبەندان (ساڵیادی داگیرکردنی ئێران‬ ‫و دەستبەسەرا گرتنی شۆڕشی گەالنی‬ ‫ئەو واڵتە لە الیەن کۆماری ئیسالمی) و‬ ‫ھەڵبژاردنەکانی پەرلمانی شورای ئیسالمی‬ ‫گیر و گرفتی تێ نەکەوێت‪ ،‬ھەوڵیاندا‬ ‫بوونی کۆرۆنا لە ئێران ئینکار بکەن و‬ ‫ھەواڵی باڵوبوونەوەی ئەم نەخۆشیەیان‬ ‫لە خەڵک شاردەوە و ئەمەش وایکردووە‬ ‫کە ئەم نەخۆشینە ببێتە قەیرانێکی زۆر‬ ‫مەترسیدار و ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە‬ ‫گیانی ھەزاران کەس بخاتە مەترسیەوە و‬ ‫کارەساتی مرۆیی گەورەی لێ بکەوێتەوە‪.‬‬ ‫بە پێی ئەو ھەواڵ و ئامارانەی ناوەندە‬ ‫ھەواڵنێرییە سەربەخۆیەکان باڵوی‬ ‫دەکەنەوە‪ ،‬ئێستاکە بە دەیان ھەزار کەس‬ ‫لە خەڵکی ئێران و کوردستان بە ڤایرۆسی لەم رێگایەوە دەتوانێ چەند ئامانجی ئیسالمی لەھەمبەر پەردەپۆشکردنی‬ ‫کرۆنا گیرۆدە بوونە و بە سەدان کەسیش دیکە بپێکێت‪ .‬لە ھەرە بەرچاوترین قەیرانەکان بە قەیران و کێشەی دیکە‪،‬‬ ‫گیانیان لەدەست داوە‪ ،‬کە ھەموو ئەمانە لە قازانجەکانی ئەم ڤایرۆسە بۆ کۆماری لە ماوەی چەند دەیەی رابردوو بۆ‬ ‫الیەن کۆماری ئیسالمی و دام و دەزگاکانی ئیسالمی ئەوەیە کە‪ ،‬بە چوونەسەرەوەی ھەمووان ئاشکرایە و لە راستیدا ئەم‬ ‫راگەیاندنی ئەو رژیمەوە بەردەوام رەت رێژەی قوربانیانی نەخۆشیەکە کۆماری رژیمە وەکوو شەمشەمە کوێرەیەک وایە‬ ‫ئیسالمی دەتوانێ ھەموو جینایەتەکانی کە تەنیا مانەوەی خۆی بە درێژەکێشانی‬ ‫کراونەتەوە‪.‬‬ ‫ئەگەر لە کارەساتە سروشتیەکان گەڕێین ئەم دواییانە و کوژرانی ھەزاران کەس لە تاریکی و شەوەزەنگەوە گرێ داوە و بە‬ ‫ھەڵھاتنی ھەر تروسکە و تیشکی ژیانێکی‬ ‫کە‪ ،‬وەکوو بوومەلەرزە و الفاو و ھتد‪ ...‬لە‬ ‫ماوەی رابردوودا خەسارێکی یەکجار زۆریان خەڵکی خۆپیشاندەر و قوربانیانی فڕۆکە بەختەوەرانە و ئاسوودە و کۆمەڵگایەکی‬ ‫لە خەڵکی ئێران بەگشتی و کوردستان ئۆکراینیەکە و ھەموو ھەاڵوسان و گرانی تەندروست و خەڵکێکی زانا و وریا‪ ،‬رژیمی‬ ‫بەتایبەتی داوە‪ ،‬ئێستاکە نەخۆشی و بێ دەرەتانیەکانی کۆمەاڵنی خەڵکی کۆماری ئیسالمی لەگۆڕ دەنرێت‪.‬‬ ‫مەترسیدار و کوشندەی کۆرۆنا وەک پێ پەردەپۆش بکات و بیروڕای گشتی بۆیە پێویستە لەم کاتەدا وا کۆماری‬ ‫مۆتەکەیەکی تۆقێنەری لێھاتووە و باڵی بەالڕێدا ببات و بە ھۆی ترسی خەڵک بۆ ئیسالمی چ لە ئاستی نێودەوڵەتی و چ لە‬ ‫بەسەر ژیانی خەڵکدا کێشاوە و تەنگی بە ھاتنە دەرەوە لە ماڵەکانیان‪ ،‬کۆبوونەوە ناوخۆ الواز و زەلیل و تەریک خراوەتەوە‪،‬‬ ‫ناڕەزایەتیەکان بۆ ماوەیەک دابمرکێت و خەڵک و ھێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی رژیم بە‬ ‫خەڵک ھەڵچنیوە‪.‬‬ ‫بێ گومان کۆماری ئیسالمی و بایەخنەدان بە ھەناردەکردنی ئەم نەخۆشیە بۆ نێو تەدبیر و پڕۆژەی تۆکمە و ھەروەھا بە‬ ‫و کەمتەرخەمی نواندن بەرانبەر بە زیندانەکان‪ ،‬نەیارانی خۆی لە بێ دەنگی یەکدەنگی و یەکگرتوویی بەتایبەتی لە‬ ‫ژیان و گیانی خەڵک‪ ،‬یەکەم ھۆکاری و بە بیانووی نەخۆشیەوە لەنێو ببات و کوردستاندا ھەوڵەکانیان زۆرتر و پتەوتر‬ ‫ھاتن و باڵوبوونەوەی ئەم نەخۆشیە لە تا ئێستاش ھەر ئەم سیاسەتانەی پێڕەو لە ھەمیشە بۆ قەاڵچۆ کردن و لەنێوبردنی‬ ‫یەکجاری ئەم رژیمە جینایەتکارە بخەنە‬ ‫ئێراندایە و لە راستیشدا مانەوەی زۆر کردووە‪.‬‬ ‫بە زیانی کۆماری ئیسالمی نیە و بگرە ئەم تاکتیک و سیاسەتانەی رژیمی کۆماری گەڕ‪.‬‬

‫هاتنی ڤایرۆسی کورۆنا بۆ ئێران و کوردستان‬

‫باهۆز عێزەتی‬

‫هاتنی ڤایرۆسی کورۆنا بۆ ئێران و کوردستان‬ ‫ڤایرۆسی کورۆنا بە ناوی زانستی‬ ‫کۆڤید‪)2019_ncov(١٩‬لە ‪ ٣٠‬دێسامبری‬ ‫‪ ٢٠١٩‬لە شاری ووهانی چین سەری هەڵدا‪،‬ڕێژەی‬ ‫ئەو کاسانە کە لە ‪٣٠‬و ‪٣١‬ی دێسامبر بە‬ ‫هۆی هەناسەبڕکێ و ئازاری سینەوە چوونە‬ ‫نەخۆشخانەی ئەو شارە ‪ ٢٧‬کەس بوون‪ ،‬کە‬ ‫زۆربەی ئەم کەسانە کرێکار و فرۆشیارەکانی‬ ‫بازاڕی خواردنە دەریاییەکانی ووهان بوون‪.‬‬ ‫یەکەمین قوربانی ئەم ڤایرۆسە پیاوێکی تەمەن‬ ‫‪ ٦١‬ساڵە بوو‪،‬کە کڕیارێکی ئاسایی ئەو بازاڕە‬ ‫بوو‪.‬‬ ‫لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی رێکخراوە‬ ‫تەندروستیە نێونەتەوەییەکان لە ‪٩‬ی ژانویەدا‬ ‫ئەو رێکخراوە هۆشداریدا و رایگەیاند‪ :‬ڤایرۆسەکە‬ ‫باڵوبووتەوە و لە حاڵی گەشەکردندایه‪ ،‬لە‬ ‫هەمان کاتدا ڕاشکاوانه رایگەیاند کە ڤایرۆسەکە‬ ‫باڵو بووتەوە ئیتر واڵتەکانی جیهان هەریەک‬ ‫بە شێوازێک بیریان لە چۆنیەتی بەرگیریکردنی‬ ‫کردەوە‪.‬‬ ‫لە بەرانبەر ئەمانەدا کۆماری ئیسالمی وەک‬ ‫نەریتی هەمیشەیی پشتی بەست بە فتوا و‬ ‫شەریعەت و لە نیهایەتدا خەڵکی رێنوێنی کرد‬ ‫بۆ تیببی سونەتی ئیالمی‪،‬مەخابن ڤایرۆسەکە‬ ‫هات و سڵی نەکرد و خەڵکی گیرۆدە کرد‪.‬‬ ‫لە کاتێکدا کە مەجالێک نەمابوو بۆ شاردنەوەی‬

‫نەخۆشییەکە‪ ،‬لە ‪٢٩‬ی ڕێبەندان دا سازمانی‬ ‫تەندروستی ئەو واڵتە پشتڕاستی کردەوە و‬ ‫وتی‪»:‬ڤایرۆسەکە هاتووەتە ئێران وخەڵکی‬ ‫تووشکردووە» و لەم پێوەندییەدا شاری قوم‪،‬‬ ‫شاری حەرەمی مەعسوومە وەکوو یەکەمین‬ ‫شاری تووشبوو بە ڤایرۆسەکە تۆمار کرا‪ ،‬هەر‬ ‫چەندە سەرچاوە ناوخۆییەکانی ئەو واڵتە لە‬ ‫سەر یەکجۆری هەواڵ کۆک نەبوون و یەک‬ ‫لەدوای یەک‪ ،‬یەکتریان بە درۆ ئەخستەوە‪.‬‬ ‫ئەوەی جێگەی گومانە ئەوەیە کە چۆن‬ ‫ڤایرۆسەکە هاتە ئەو واڵتە دیار نییە و تا‬ ‫ئێستایش دەسەاڵتدارانی ئێران ئاشکرایان‬ ‫نەکردووە!‬ ‫لەم نێوانەدا پارێزگاکانی کوردستان لە‬ ‫هەرناوچەیەکی تر زۆرتر هەڕەشەیان لە سەرە!‬ ‫هەر چۆن دەسەاڵتدارانی ئێران هاتنی‬ ‫نەخۆشینەکەیان شاردەوە لە خەڵکی ئێران بە‬ ‫هەمان شێوە لە کوردستانیش نکۆڵییان لێکرد‪.‬‬ ‫کوردستان لە ژێر هەڕەشەی کورۆنادایە‬ ‫و هیچ رێگە و شوێنێکی تایبەت لە الیەن‬ ‫کاربەدەستانەوە نەگیراوەتەبەر بۆ بەربەست‬ ‫کردن و باڵونەبوونەوەی ئەوپەتایە‪.‬‬ ‫مامە پیرە بە گۆنی دەمامک درووست‬ ‫ئەکاتوو ئەڵێت هێشتا ماوە بۆ بەدی هاتنی‬ ‫خەونەکانمان‪.‬‬

‫هێندێک لە فرۆشیارە چاو چنۆکەکان کە‬ ‫پەیوەستن بە مافیای سپای پاسدارانەوە‬ ‫بازاڕی دەمامک و کەلووپەلی پێشگیرییان‬ ‫رەش کردوە و بە ‪ ٤٠٠٠٠‬تمەن دەیفرۆشن‪.‬‬ ‫زیندانیان لە دۆخێکی مەترسیداردان‪،‬‬ ‫زیندانییە سیاسییەکان لە الیەن ئیتاڵعاتەوە‬ ‫پێیان ئەوترێت یان دان بە خواستەکانی‬ ‫ئێمەدا بنێن‪ ،‬یان کورۆنا!‬ ‫بەاڵم ئیرادەی خۆڕاگری خەڵکی کوردستان‬ ‫وەکوو هەمیشە پۆاڵیینە‪ ،‬ڕێکخراوە‬ ‫مەدەنییەکان لەم دۆخە نالەبارەدا کەمپین‬ ‫دادەنێن و یارمەتی بۆ لێقەوماوانی‬ ‫بۆمەلەرزەکەی قوتوور لە پارێزگای ورمێ‬ ‫کۆ دەکەنەوە و هەروەها دمامکی خۆڕایی‬ ‫دەبەخشن بە هاونیشتمانیان‪.‬‬ ‫بە پێی سەرچاوەکان ڕێژەی تووشبووان‬ ‫لە سەرتاسەری ئێران زیاتر لە ‪١٠٠٠‬‬ ‫کەسە ‪،‬سەدان کەسیش لەم تووشبووانە‬ ‫هاوواڵتی کوردستانین‪،‬هەروەها کۆی گیان‬ ‫لەدەستدانی تووشبووان لە ئێران ‪٥٠٠‬‬ ‫کەسی تێپەڕاندوە‪.‬‬

‫« کۆماری ئیسالمی» و هەڕەشەی «ڤایرۆسی کڕۆنا»‬ ‫لە نێوان شاردنەوە و ئاگادارکردنەوە‬

‫پاشماوەی الپەری ‪١‬‬

‫لەناو دام و دەزگای کۆماری ئیسالمیدا رێژەی‬ ‫وابەستە بوون بە شاردنەوە و قایم کاریی‬ ‫گەیشتۆتە ئاستێک کە بەرە بەرە کاربەدەستان‬ ‫خۆیان باوەڕیان بەو چەواشەکاریانە کردووە‬ ‫و هەروەک چۆن هەموو وزەی خۆیان تەرخان‬ ‫کردبوو بۆ داپۆشینی رێژەی کوژراوانی خەزەڵوەر‪،‬‬ ‫ئێستاش هەموو وزەیان داناوە بۆ نەفی و ئینکاری‬ ‫ڤایرۆسی کوڕۆنا‪ .‬ئەوەش لەکاتێکدایە کە لەسەر‬ ‫کوڕۆناش هەر وەک پێشوو نیگەرانی سەرەکی‬ ‫کاربەدەستانی حکوومەتی « سوءاستفادە نکردن‬

‫دشمنان نزام» لە راستیەکان بووە‪ ،‬تاکوو‬ ‫نەکا « شرکت مردم در انتخابات» زیانی بەر‬ ‫بکەوێ ( ئاماژە بە قسەکانی خامنەیی) یان‬ ‫« کشور بە تعتیلی کشیدە شود» ( قسەکانی‬ ‫رۆژی سێشەممە ‪ ٦‬ی رەشەمەی رۆحانی)‪.‬‬ ‫ئەوە لەکاتێکدایە کە لە هەموو جیهاندا رێژەی‬ ‫مردن بە ڤایرۆسی کوڕۆنا لە نێوان ‪ ٪٢‬بۆ‬ ‫‪ ٪٣‬دایە ‪ ،‬بەاڵم لەناو ئێران ئەو رێژەیە لە‬ ‫نێوان ‪ ٪١٥‬بۆ ‪ ٪١٦‬دایە و بەوحاڵەشەوە‬ ‫جیاوازیی رێژەی شاردنەوەی ئاماری مردووانی‬ ‫ڤایرۆسی کوڕۆنا لەگەل گیان لەدەست دراوانی‬ ‫نارەزایەتییەکانی خەزەڵوەر لەوەدابوو کە‬ ‫ئەوکات ئامارەکە پێوەندیی بە خەڵکەوە بوو‬ ‫بەاڵم لەسەر مەسەلەی کوڕۆنا لە نێوان خەڵک‬ ‫و کاربەدەستانی ئێران دایە بە جۆرێک کە ئەو‬ ‫نەخۆشیە رووی لە کاربەدەستانیش کردووە‬ ‫و لەڕاستیدا بە شاردنەوەی ئەو نەخۆشییە‬ ‫بوون بە هۆکاری پەرەسەندنی کوڕۆنا ‪ .‬رۆژی‬ ‫دووشەمبە ‪٥‬ی رەشەمە لە شانۆیەکی درۆییندا‬

‫قایم مەقامی وەزیری تەندروستی ئێران کە لە‬ ‫تەنیشت عەلی رەبیعی ( وتەبێژی دەوڵەت)‬ ‫راوەستابوو ‪ ،‬لەحاڵێکدا کە عارەقەی دەم‬ ‫و چاوی دەسڕیی و کۆکەیەکی زۆری دەکرد‬ ‫ئامارەی رێژەی گیان لەدەستدان بە کوڕۆنای‬ ‫تەکزیب کرد و ئەمە لەکاتێکدا بوو کە رۆژی‬ ‫سێشەممە رێکەوتی‪٦‬ی رەشەمە نەتیجەی‬ ‫ئازمایشی نەخۆشی کوڕۆنای خۆی راست‬ ‫دەرچوو هەر بۆیە تەسویری قایم مەقامی‬ ‫وەزیری تەندرووستی نمادێکی لەبیر نەکراوە لە‬ ‫کاربەدەستانی کۆماری ئیسالمی کە دەڵێی بە‬ ‫شاردنەوەی ڕاستییەکان تەنانەت لە کاتی کە‬ ‫هیچ جێگەیەک بۆ شاردنەوە نەماوە عادەتیان‬ ‫گرتووە‪.‬‬


‫ژمار‌ه (‪ )٨٦‬ساڵی هەشتەم‪٢٠٢٠/٠٣/٠٧،‬‬

‫جیهان‬

‫‪Dwaroj@komala.com‬‬

‫‪7‬‬

‫نەتەوەیەکگرتووەکان و درێژەی پێوەندییە سیاسی و ئاساییەکانی لەگەڵ ڕژیمێک کە خەڵکەکەی خۆی دەکووژێت‬

‫ئا‪ :‬سروە مستەفازادە‬ ‫لە نوامبری ‪2019‬ی زایینی دا و لە‬ ‫پێناو ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکی‬ ‫ئێران ‪ 1500‬کەسی ئێرانی گیانی‬ ‫خۆیان لەدەست دا‪ .‬لەنوامبری‬ ‫رابردوو دا (خەزەڵوەری‪)١٣٩٨‬‬ ‫بە هۆی گرانکردنی نرخی بێنزین‬ ‫ناڕەزایەتیەکی بەرباڵو لە هەموو‬ ‫ئێران دەستی پێکرد‪ ،‬بەتایبەت لە‬ ‫نێوان چینی کرێکار و کەم داهات‪.‬‬ ‫لەماوەی چەن ڕۆژدا بەرپرسانی ڕژیم‬ ‫ناڕەزایەتی ئاشتیخوازانەی خەڵکییان‬ ‫بە تووندوتیژیەکی زۆر سەرکوت کرد‪،‬‬ ‫دوای پچڕانی ئینترنێت و تەلەفۆن‬ ‫هێزەکانی سپا و ئیتالعاتی ئێران‬ ‫ئاگریان بەسەر خۆ پیشاندەرانی‬ ‫بێ چەک کردەوە و سەتان کەسیان‬ ‫دەستبەسەر کرد‪ .‬دوای ماوەیەکی کەم‬ ‫لەدوای یەک حەوتوو کە ئینترنێت‬ ‫وەسڵ کرایەوە‪ ،‬شەپۆلی وێنەکانی‬ ‫کۆمەڵکووژی خەڵک لە واڵت هاتە‬ ‫دەرەوە‪ ،‬هەموو دونیا بە چاوی‬ ‫خۆیان بینیان کە کۆماری ئیسالمی‬ ‫چۆن بۆ مانەوەی خۆی کۆمەڵکووژی‬ ‫دەکات‪ .‬دوای چەن ڕۆژێک ئامارێکی‬ ‫خۆفناک بە دەرەوەی واڵت گەیشت؛‬ ‫زۆرتر لە ‪ 1500‬کەس کوژراون و بە‬ ‫سەتان کەس بریندار بوون و تا نزیکی‬ ‫‪ 7000‬کەسی بێتاوان ‪ ،‬بێ بەڵگە‬

‫دەستبەسەر کراون کە لە نێوانیان‬ ‫دا هەواڵنێرانیش هەبوون‪ .‬بە لەبەر‬ ‫چاوگرتنی پێشینەی دەزگای دادوەرانی‬ ‫ئێران کە پارێزەرانیشی دەستبەسەر‬ ‫کردووە‪ ،‬دەتوانین چاوەڕوانی ئەمە‬ ‫بین کە دەست بەسەرکراوان کەمترین‬ ‫مافیان بۆ بەرگری لە خۆیان لەناو‬ ‫مەحکەمەیەکی عاداڵنە و دادپەروەرانە‬ ‫نەبووە و نییە و گیانیان لە مەترسی‬ ‫دایە‪.‬‬ ‫ڕژێمی ئیسالمی ئێران بەسەرکوت‬ ‫کردنی نیزامی خەڵکی ئێران و بایەخ‬ ‫نەدانی خۆی بە یاسای بنەڕەتیەکەی‬ ‫کە هەڵسووڕێنەرەکانی پەسەندیان‬ ‫کربوو‪ ،‬کە خۆی کەم و کۆڕیەکی زۆری‬ ‫بوو‪ ،‬نیشاندا‪.‬‬ ‫ئێران بە پێشێلکردنی یاساکانی خۆی‬ ‫لەمەو بەدواوە لەگەڵ ئەو پێناسەی کە‬ ‫یاساکانی ناونەتەوەیی لە دەوڵەتیان‬ ‫هەیە‪ ،‬یەک نییە و بە گوێرەی‬ ‫پێناسەی یاساکانی ناونەتەوەیی لە‬ ‫دەوڵەت‪ ،‬دەوڵەت بە کۆمەڵێک دە‬ ‫گوترێ کە مافی گشتی و ئەمنی و‬ ‫بەرژەوەندی نەتەوەی خۆی بەپێی‬ ‫یاسا دابین بکات‪.‬‬ ‫رژیمی ئیسالمی ئێران ‪ 40‬ساڵە نە تەنیا‬ ‫قازانجی نەتەوەکانی ئێرانی فیدای‬ ‫دەسەاڵتخوازی ناوچەیی خۆی کردووە‬ ‫بەڵکو لە مانگی نوامبری رابردوودا بە‬ ‫شێوەی فەرمی و بە ڕاشکاوی بەرەو‬ ‫خەڵکی خۆی تەقەی کردووە و بەم‬ ‫هۆیەوە حکوومەتی ئیسالمی ئێران‬ ‫‪،‬حکوومەتێکی نایاساییە‪ ،‬چۆن لەسەر‬ ‫بنەمای پێناسەی دەوڵەت‪ ،‬ڕژیمی‬ ‫ئێران نەتەنیا قازانج و ئەمنییەتی‬ ‫هاوواڵتییەکانی دابین ناکا بەڵکوو‬ ‫یاسا و ڕێساکانی خۆی لەبەرچاو‬ ‫ناگرێت‪ .‬لەم بارەوه نابێ لەبیرمان‬ ‫بچێت کە یاسا تەنیا ئامێرێکی‬ ‫نەشتەرگەری(عملیاتی) بۆ دەوڵەت‬ ‫نییە بەڵکو بەڵگەیەکی پەسندکراوە بۆ‬ ‫سنوورداری تواناکانی‪.‬‬ ‫لە ناو کۆماری ئیسالمی ئێران دا هێز و‬ ‫توانایی دژ بە خەڵک بەکار دەبردرێت‪،‬‬

‫بنەمای کۆماری ئیسالمی ئێران لەسەر‬ ‫بناغەی کۆبونەوی دەسەاڵت لە دەستی‬ ‫رێبەر درووست کراوە‪ ،‬هێزێک کە هیچ‬ ‫دەزگا و بنکە و کەسێک دەسەاڵتیان‬ ‫بەسەرەوە نییە‪ ،‬بە واتای تر لە بەرامبەر‬ ‫جێبەجێ کردنی هێزی بەدەسەاڵت لە‬ ‫کۆمەڵگا هیچ رێکخراوێکی سیاسی‬ ‫یا کۆمەاڵیەتی نییە کە هاوواڵتیان‬ ‫پاڵپشتی و پشتیوانی ڕاستەقینە بکات‪.‬‬ ‫بە پێی ئەوەی کە هاوواڵتیان ناتوانن‬ ‫لە چاوەدێری و سنووردارکردنی هێزی‬ ‫سیاسی کۆماری ئیسالمی دەست‬ ‫تێوەردانیان بێت‪ ،‬واتە هیچکەس ئیزنی‬ ‫لە ژێر پرسیار بردنی حکوومەتی بۆ‬ ‫هیچ بەشێک و هیچ یەک لە ئەرکەکانی‬ ‫نییە‪ ،‬لە راستی دا حکوومەتی ئێران‬ ‫حکوومەتێکی پۆلیسییە‪.‬‬ ‫لەگەڵ تەواوی کەم و کۆڕییەکانی‬ ‫لە ڕەوتی چاوەدێری و کۆنتڕۆڵی‬ ‫کۆمەاڵیەتی تا پێش نوامبری ‪2019‬‬ ‫کۆماری ئیسالمی ئێران بە یاساکانی‬ ‫بنەڕەتی کە خۆی دایرشتبوون و زۆر‬ ‫سەقەت و جێگای لێکۆڵینەوە بوون تا‬ ‫رادەیەک پابەند بوو‪ ،‬بەاڵم بە کوشتنی‬ ‫‪ ١٥٠٠‬کەس لە هاوواڵتیانی ئێرانی‪،‬‬ ‫کۆماری ئیسالمی یاسا بنەڕەتییەکەی‬ ‫کە خۆی پێناسەی کردبوو لە ژێر‬ ‫پێ نا ‪ .‬بە پێی بڕگەی ‪٢٧‬ی ئەو‬ ‫یاسا بنەڕەتییە سەقەتە‪ ،‬هاوواڵتیانی‬ ‫ئێرانی مافی نارەزایەتی دەربڕینی‬ ‫ئاشتی خوازیانەیان هەیە و هیچ‬ ‫دەزگایەک ناتوانێ سەرکوتیان بکات‪.‬‬ ‫کۆمەڵکووژی ‪ ١٥٠٠‬کەسی بێتاوانی‬ ‫ئەم واڵتە‪ ،‬دەستدرێژیەکی گەورە و‬ ‫ئاشکرایە به یاسای بنەڕەتی لەالیەن‬ ‫کاربەدەستانی ئەم حکوومەتە‪.‬‬ ‫لەمەو بەدواوە لەگەڵ حکوومەتێک و‬ ‫رژیمێک بەرەوڕوین کە تەنانەت ڕێز‬ ‫و حورمەت بۆ یاساکان و پێوەرەکان‬ ‫و ئەو بەهایانەی کە خۆی پێناسەی‬ ‫کردوون دانانێت‪ ،‬حکوومەتێک‬ ‫کە توانایی و هێزی خۆی دژ بە‬ ‫خەڵکەکەی بەکار دەهێنێت‪ ،‬ئەوکارەی‬ ‫رژیمی ئێران بوو بە هۆی ئەوەی کە‬

‫لێپرسراوانی دەوڵەتی لە کۆمەڵگا و لە گەمارۆی حکوومەتێک بکەن کە یاسای‬ ‫نیزامی سیاسی کە پشتیان پێ سپاردبوو نیزامی خۆی بۆ سەرکوت کردنی‬ ‫بترازێن و جیا ببنەوە‪ .‬لەم ڕووداوە خەڵکی خۆی بەکار بێنێت؟‬ ‫بەوالوە هێزو توانای سیاسی رژیمی ئێران ‪ ٤٠‬ساڵە کە کۆماری ئیسالمی ئێران‬ ‫بوو بە هێزێکی زۆرە ملی و ناچاری‪ ،‬ئەمە لەناو ناتەبایی لەگەڵ چوارچێوەی‬ ‫یاساکانی سزای نێوان واڵتان دەست‬ ‫لە راستی دا مردنی سیاسەتە‪.‬‬ ‫خەزەڵوەر بە خوێنە‪ ،‬لەساڵی ‪ ١٩٨٣‬ی زایینی‬ ‫مانگی‬ ‫رووداوەکانی‬ ‫‪،‬کۆمەڵکووژی ‪ ١٥٠٠‬کەسی بێتاوان ‪ ،‬مەحکەمەی ناونەتەوەیی‪ ،‬ئێرانی‬ ‫دەستبەسەر کردنی ڕێژەیەکی بەرچاوی سەبارەت بەپێوەندی لە بۆردومان‬ ‫هاواڵتیانی مەدەنی ئێرانی‪ ،‬لەژێر پێ کردنی سەربازخانەیکی نیزامی لە‬ ‫دانانی دەقی ئاشکرای یاسا بەدەست لوبنان مەحکووم کرد‪ ،‬هان دان و‬ ‫کاربەدەستانی رژیمی ئێران‪ ،‬ئەم پەرەپێدان بە تێرۆریزم بەدەست‬ ‫حکوومەتەی لە حکوومەتێکی پولیسی بە کۆماری ئیسالمی لەکەس شاراوە نییە‪،‬‬ ‫کوشتنی نەیارانی رژیم یا ئەوانەی‬ ‫حکوومەتێکی نایاسایی گۆڕی‪.‬‬ ‫کوشتنی بێڕەحمانەی خەڵکی ئێران وەک نەیاران ناسێندراون مێژووی‬ ‫بەدەست دەمڕاستەکانی رژیم‪،‬جارێکیتر درێژخایەنی هەیە‪ ،‬یەکێک لەم نموونە‬ ‫ئەرکی واڵتانی دێمۆکراتیک لەبەرامبەر ناسراوانه تێروری چوار ئەندام لە‬ ‫بە واڵتانی کە بەسەر خوێنی خەڵکدا حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری‬ ‫بێرلین لە‪١٧‬ی سپتامبری ‪١٩٩٢‬یە‪.‬‬ ‫حکوومەت دەکەن نیشان دەدات‪.‬‬ ‫هێندێک لەواڵتان‪ ،‬یاساکانی شیاوی لەدرێژەی دادپرسی سزادان مەحکەمەی‬ ‫جیهانیان پەسندکردوون و بەناوەندی برلین بەرپرسانی ئێرانی لەبەرامبەر‬ ‫دادوەرییان ئیزن داوە کە ئەگەر بابەتێکی ئەم کوشتارانە مەحکووم کرد‪.‬‬ ‫قورسی سزایی هەبوو مەحکەمەکانیان لە بارودۆخێکدا خەڵکی ئێران هیچ‬ ‫بە دواداچوونیان هەبێت‪ .‬بەم شێوەیە رێگایەکیان بۆ نارەزایەتی دەربڕین لەو‬ ‫پڕەنسیپی سەر بە خۆیی و یەکپارچەیی مافانەی هەیانه و بۆ وادارکردنی لێپرسراوانی‬ ‫واڵت (تمامیت ارزی) لەالیەن دەوڵەت ئێران بەمەبەستی ڕێڕەوی لە یاساکان‬ ‫لەناو مافە ناونەتەوەییە کان سەروەرە‪ .‬نییە‪ ،‬ئایا ئەمە ئەرکی کۆمەڵگای‬ ‫دەوڵەت ئازادە کە لە ناو چوارچێوەی خۆی ناونەتەوەیی نییە کە لەبەرامبەر ئەم‬ ‫و لەگەڵ هاوواڵتیانی خۆی بە مەرجی تاوانە گەورانەی کە کۆماری ئیسالمی‬ ‫ئەوەی لەگەڵ یاساکانی ناونەتەوەیی ئێران دژ بە نەتەوەکەی خۆی دەیکات‪،‬‬ ‫گونجاو بێت‪ ،‬هەڵسووکەوت‬ ‫بکات‪.‬ئێستاش کاردانەوەیان بێت؟‬ ‫بە پێی دوایین ڕووداوەکان‪ ،‬ئایا‬ ‫دەتوانین بڵێین کۆماری ئیسالمی وەکوو ئایا کۆمەڵگای جیهانی دەتوانێت‬ ‫هەر حکوومەتێکی تر مافی سەربەخویی پێوەندی دیپلۆماتیکی باوی خۆی‬ ‫و یەکپارچەیی خاکی هەیە؟ ئایا لەگەڵ واڵتێک کە کەمترین قەرارەکانی‬ ‫حکوومەتێک کە هاواڵتییانی ئاسایی خۆی پێویست بۆ پاڵپشتی لە خەڵکی خۆی‬ ‫دەکوژێت ئیستاش مافی ئەوەی هەیە‬ ‫کە خۆی هەرچی بیهەوێت بیکات بێ بە جێ ناهێنێت رابگرێ؟ واڵتێک کە‬ ‫ئەوەی واڵتانی تر مافی لێپرسینەوەیان مافی بنەڕەتی دانیشتوانی خۆی چ لە‬ ‫بێت ؟ ئایا یاساکانی نێو نەتەوەیی نابێ ناوخۆ و چ لە دەرەوەی سنوورەکانی‬ ‫کۆماری ئیسالمی کە بە هێزە نیزامێکانی پێشێل دەکات ‪ ،‬واڵتێک کە ‪ ٤٠‬ساڵە‬ ‫خۆی ئیزنی تەقەی ڕاستەوخۆی بەسەر‬ ‫خەڵکدا‪ ،‬داوە تاوانبار بکات؟ ئایا واڵتانی یاساکانی ناونەتەویی عەیبدار کردووە‪.‬‬ ‫دێمۆکراتیک نابێ بە جێگەی بێدەنگی ‪،‬‬

‫لوئیس میشێل‪ ،‬یەکێک لە ژنە شۆڕشگێڕەکانی مێژووی جیهانی چەپ‬

‫ئا‪ :‬ژیال ئەحمەدی‬ ‫لوئیس میشێل‪ ،‬یەکێ لە ژنە ئازا وتێکۆشەرەکانی‬ ‫چەپ و سۆسیالیستە کە لە سەردەمانی کۆمۆنی‬ ‫پاریس زۆر نەخشی گرنگی هەبوو‪ ،‬ناوبراو ئەو کات‬ ‫بەرپرسی کومیتەی ئەمنی و پارێزگاری گەڕەکی‬ ‫کرێکارنشینەکان بوو‪ ،‬هەروه ها بەردەوام لە کلووپی‬ ‫کرێکاری « واڵت لە مەترسی » وتار بێژی دەکرد‪.‬‬ ‫کاری بنچینەیی لوئیس لە کۆمۆنی پاریس مامۆستایی‬ ‫و هاوکاری لەگەل باڵوکراوەکانی پێشکەوتووی‬ ‫ئوپۆزیسیۆن بوو‪ ،‬ناوبراو شۆڕشگێڕێکی گیان فیدا‬ ‫بوو کە لە گوردانی ‪ ٦١‬ی گاردی میللی و نەخۆشبەری‬ ‫نەخۆشەکان بەشداربوو و خەڵکی برینداری دەبرد بۆ‬ ‫نەخۆشخانەکان و لە هەفتە خوێناویەکانی گەڕەکی‬ ‫پاریس قارەمانانە شۆڕشی کرد و تا ئاخرین تەقەی‬ ‫چەکەکەی سەنگەری شەقامەکانی پاریسی چۆڵ‬ ‫نەکرد‪.‬‬ ‫دوای شکست هێنانی کۆمۆنی پاریس بە دەست ورسای‬

‫دوای دوو مانگ دەسەاڵتی کۆمۆن‪ ،‬ویستی هەڵ بێت‬ ‫بەاڵم بە هۆی دەستبەسەربوونی دایکی ناچار بوو‬ ‫خۆی ڕادەست بکات و لە مەحکەمەی شورای شەڕ‬ ‫لەگەل هەزاران ژنی کرێکار وخەباتگێڕ دادگایی کرا‬ ‫‪ ،‬لەم مەحکەمەیەدا ژنانی شۆڕشگێڕ زۆر تەحقیر‬ ‫کران و سووکایەتیان پێ کرا و زۆربەیان بۆ کاری‬ ‫زۆرەملی دران بە ئوردوگای کاری زۆرەملی و بەشێک‬ ‫لەوان دوورخرانەوە ‪ ،‬لوئیس میشێلیش یەکێ لەو‬ ‫ژنانە بوو کە دوورخراوە بەاڵم پاش دوورخرانەوەکەی‬ ‫کاتێک کە هاتەوە‪ ،‬دەستی کرد بە چاالکی سیاسی‬ ‫وبەردەوامی لەسەر باوەڕەکانی چەپ و درێژە پێدان‬ ‫بە کۆمۆنی پاریس و بەردەوام چاالکی کرد‪ ،‬هەروا‬ ‫کە لوئیس میشێل دەلێت‪ « :‬شۆڕش دەبێ بچێتە‬ ‫پیش ونابێ چاوەڕوانی رابردوو بێت‪ ،‬ژنانی کۆمۆنی‬ ‫پاریس نەخشی زۆر گرنگیان بوو لە میژوو و پێگەی‬ ‫تایبەتیان لە رزگاریی وئازادی ژنان بوو‪».‬‬ ‫کۆمۆنی پاریس رووداوێکی سیاسی ومیژوویی چەپە‬ ‫کە ریشە لە شۆڕش و بزووتنەوەی کۆمەاڵیەتی‬ ‫سیاسی فەڕانسە بوو‪ ،‬بارودۆخی ئەوکاتی فەڕانسە‪،‬‬ ‫دابەزینی ئێمپراتۆری دووهەومی فەڕانسە ‪ ،‬برسییەتی‬ ‫و نەداری و هەژاری‪ ،‬شکەستی فەڕانسە لە شەڕ‬ ‫لەگەل دەوڵەتی ورسای‪ ،‬هەمووی ئەمانە کاریگەریی‬ ‫لەسەر کۆمەڵگا بوو و بوو بە هۆی کۆمۆنی پاریس ‪.‬‬ ‫لەفەڕانسەی ئەو سەردەمە بارودۆخی ژیانی ژنان‬ ‫زۆر سەخت و ناخۆش بوو هەروەها کە ئارشیتێکتی‬ ‫ناسراو دەڵێ ‪ :‬دروست بوونی شەقامەکانی نوێ‬ ‫بووە هۆی ئەوە کە کرێکارێکی زۆر روو بکەنە باکوور‬ ‫و رۆژئاوای فەڕانسە‪ ،‬زۆربەی ژنانی نیشتەجێی‬ ‫پایتەختی فەڕانسە (پاریس ) لەبەشێک لە کارگە‬ ‫سەنعەتیەکان کاریان دەکرد‪ ،‬لەهەر ‪١٠٠‬هەزار کرێکار‬ ‫نیوەی ژن بوون کە زۆربەی قوربانی دونیای سەنعەتی‬

‫کران چوونکە لە شەرایتی ئەو سەردەمە تێڕوانینی‬ ‫کۆمەڵگا بۆ ژنان زۆر ناحەز و قیزەون بوو ‪ ،‬ژنان‬ ‫دەبوایە هەم لەگەل ماشین بەربەرەکانێی بکردایە و‬ ‫هەم لەگەل حەقدەستی زۆر کەمی ژنان و هەم لەگەل‬ ‫کۆمەڵگای پیاوساالری و پێشداوەری رابێت و سەبری‬ ‫هەبێت ‪.‬‬ ‫لەو کاتەدا پاریس بوو بە شوێنی ئاواتەکانی ژنان‬ ‫بەاڵم لەڕاستیدا وا نەبوو و ژنانی زۆر دەچوون بۆ‬ ‫پاریس بۆ گەیشتن بە ئاواتەکانیان بەالم لەوێ دەبوون‬ ‫بە قوربانی و زۆربەیان فەقیر ونەدار بوون یا ئەوەی‬ ‫کە لەش فرۆشیان دەکرد بۆ بەڕێوەچوونی ژیانیان ‪.‬‬ ‫لەو سەردەمە ژیان لە پاریس بۆ ژنان زۆر سەخت و‬ ‫دژوار بوو‪ ،‬ژنان هیچ جێگە و پێگەی کۆمەاڵیەتیان‬ ‫نەبوو وهیچ داهاتوویەکیشی بۆ ژیانی نەبوو و تەنانەت‬ ‫مافی حەقدەستی یەکسانی نەبوو لەگەل پیاوان و‬ ‫لەناو بنەمالەیش زۆر مافی زەوت دەکرا‪ .‬کۆمۆنی‬ ‫پاریس بۆ یەکەمین جار لە میژوو دا ئەم دەرفەتەی‬ ‫بۆ ژنان دابین کرد کە بۆ مافەکانیان بە وشیارییەوە‬ ‫شەڕ بکەن و لە خەبات دا بەشداربن ‪.‬‬ ‫چاالکی ژنان لەم سەردەمەدا شکڵی گرت ‪ ،‬لوئیس‬ ‫میشێل یەکێ لە ژنانی خەباتکار لە ساڵی ‪ ١٨٥٦‬هاتە‬ ‫پاریس ولە گەڕەکی هەژدەهەم کۆمیتەی ئاگاداری‬ ‫ژنانی دروس کرد ولە سالی ‪ ١٨٦٧‬نیشتنگای مافی‬ ‫ژنانی دابین کرد و هەروەها رۆژنامە و ئیعالمیەی بۆ‬ ‫مافی مرۆڤ سەبارەت بەژنان نووسی کە سەبارەت بە‬ ‫شارومەندانی ژن بوو ‪.‬‬ ‫لە رۆژی ‪١٨‬ی مارسی ‪ ١٨٧١‬وەک یەکەمین رۆژی‬ ‫کۆمۆنی پاریس‪ ،‬ژنان زۆر نەخشی گرینگیان بوو و‬ ‫شان بە شانی پیاوان لەم بزووتنەوەیە بەشدار بوون‪.‬‬ ‫لە ‪٣‬ی ئاوریل ‪ ٥٠٠‬ژن لە مەیدانی «کۆنکورد»‬ ‫بەرەو «ورسای» چوون ودروشمی مەرگ ونەمان بۆ‬

‫خەیانەتکاران یان سەردا و هەزاران ژن و پیاو دەنگیان‬ ‫هەڵبڕی کە «مەرگ ونەمان بۆ پرۆس»‪«،‬بژی‬ ‫سۆسیالیزم» ‪ « ،‬بژی کۆمۆنی پاریس» ‪.‬‬ ‫لە ئەم خۆپێشاندانەی کە نیازیان بوو ڕێکبخرێت‪،‬‬ ‫لوئیس میشێل و ئاندرێ لێئو زۆر نەخشی گرینگیان‬ ‫هەبوو و هەروەها رۆژی ‪١١‬ی ئاوریل ئیلیزابێت‬ ‫دیمیترییف و ناتالی لومێل چوون بۆ پاریس و‬ ‫بانگەوازی گشتییان دا بۆ هەموو ژنانی پاریس و‬ ‫وتیان « شارومەندانی ژن ‪ ،‬کاتی بڕیاردان گەیشتووە‬ ‫‪ ،‬دەبێ دونیای کۆن برۆخی ‪ ،‬ئێمە ژنان دەمانەوێ‬ ‫رزگاربین»‪.‬‬

‫‪...‬بۆ ل ‪8‬‬


‫‪Dwaroj@komala.com‬‬

‫‪8‬‬

‫ژمار‌ه (‪ )٨٦‬ساڵی هەشتەم‪٢٠٢٠/٠٣/٠٧ ،‬‬ ‫‪Dwaroj@komala.com‬‬

‫سەرنووسەر‪:‬‬

‫رەزا کەعبی‬

‫بەڕێوەبەری نوسین و دیزاین‪:‬‬

‫هێمن بایەزیدپور‬

‫هەڵەچنین و پێداچوونەوە‪:‬‬

‫محەممەد فەرهادزادە‬

‫لوئیس میشێل‪ ،‬یەکێک لە ژنە شۆڕشگێڕەکانی‬ ‫مێژووی جیهانی چەپ‬

‫بۆ خوێندنه‌وه‌ی دواڕۆژ له‌سه‌ر تۆڕی ئینتێرنێت‬ ‫سه‌ردانی ‪ www.komala.com‬بکه‌ ‌ن‬ ‫پەیوەندی ‪dwaroj@komala.com‬‬

‫شێعر‬ ‫هۆنراوەی‪ :‬سەحەر موعێزی‬

‫پاشماوەی‬

‫الپەڕەی ‪٧‬‬

‫هەمان شەو کۆبوونەوە گیرا و یەکێتی ژنان بۆ بەرگریی لە‬ ‫ژنانی پاریس بۆ خەبات و هەروەها پەرەستاری لە بریندارەکانی‬ ‫شەڕی کۆمۆن بنیادنرا کە لوئیس میشێل لەناوی بەشدار بوو و‬ ‫ئەم یەکێتییە لە شارەوانی گەڕەکی دەهەمی پاریس جێگیر بوو‪،‬‬ ‫و بۆ ناونووسینی ئەو شارومەندە ژنانەی کە ئامادەیی خۆیان‬ ‫دەربڕیبوو بۆ بەشداری لە بەرگریکردن لە پایتەخت لەڕاستیدا ئەم‬

‫قافیەی بەندێ بە دەستی دیلی خۆی ئاوان دەبێ‬ ‫وەک هەوێنی ڕۆحی من بەندی عەرووزی چاوی تۆ‬ ‫ڕەوتی شیعرم بۆ هەواداری لە میللەت کەوتە نێو‬ ‫بەحری وشکی فاعیالتێکی نیگای تاوتاوی تۆ‬ ‫**‬ ‫ال�ی خستە بەندی هاتنت‬ ‫چەندە هاوارم بە ڵ‬ ‫ڕەم�ی کووچەکانا هاتە گوێم‬ ‫بەحری هیجرانت لە‬ ‫ڵ‬ ‫چەندە هەستم سارەوانی شیعری دیداری ئەکرد‬ ‫تا�نی وشەم دەرهاتە ڕێم‬ ‫وا چەتەی چوونت بە ڵ‬ ‫**‬ ‫چەن نەزەر هاتووە عینوانی نیگاهت دەربخا‬ ‫دەو�ەتێکە سەر بە ئایینی بڕۆت‬ ‫شەرحی چاوت‬ ‫ڵ‬ ‫تا بە دیکتاتۆر ترووکا ڕێبەری چاوی ڕەشت‬ ‫چەن سیکووالری تەمەننا لەو هەرێمەت هاتە سۆت‬

‫یەکێتییە بۆ یەکسانی ژنان و پیاوان و مافەکانیان دابین کرا بوو‪.‬‬

‫هەروەها ژنان لە باشگاکان زۆر بەشدار بوون و لە ‪١٢‬‬ ‫ی ئاوریل لە رۆژنامەی رەسمی‪ ،‬ژنان بۆ ڕێکخستنی‬ ‫بزووتنەوەی ژنان لە کۆمۆن بانگهێشت کران و ژنان لەم‬ ‫خەباتە چینایەتیە تا ئاخر کات و سات بەشدار بوون‪،‬‬ ‫بەاڵم دوای هەرەس هێنانی کۆمۆنی پاریس لە پایتەخت‬ ‫لوئیس میشێل و هەزاران ژن دەستبەسەر و زیندانی‬ ‫کران و زۆربەیان دوورخرانەوە یا بۆ کاری زۆرەملی‬ ‫گوازرانەوە و هەروەها زۆربەی لە باریکاردەکان‬ ‫تیرباران کران‪ ،‬ژنانی دەستبەسەری کۆمۆنی پاریس لە‬ ‫مەحکەمەی شۆڕشی شەڕ سووکایەتیان پێ کرا و پێان‬ ‫دەوترا لەشفرۆش و لە کاتی ئاگرتێبەربوونی پاریس بەم‬ ‫ژنانەیان ئەوت‪ ،‬ئاگرکەرەوەکان‪.‬‬ ‫بەاڵم لوئیس میشێل دوای تەواو بوونی حوکمەکەی‬ ‫درێژەی دا بە خەبات و باوڕەکانی کۆمۆن و دواتر کتێبی‬ ‫لوئیس میشێل بەناوی « کۆمۆنی پاریس‪ -‬میژوو و‬ ‫بیرەوەریەکان» وەک کەسێک کە شاهیدی بینینی‬ ‫کۆمۆن بووە و لەوێ چاالک بووە بالو بۆوە‪.‬‬ ‫کاتێ کە ناو لە ژنانی کۆمۆنارد دێت ناوی لوئیس‬ ‫میشێل وەک ژنێکی تێکۆشەر و شۆڕشگێڕ کە سیمای‬ ‫ناسراوی بزووتنەوەی چەپە لە جیهان زۆر بەرچاوە و‬ ‫لە کاتی کۆمۆنی پاریس لە ساڵی ‪ ١٨٧١‬و ئێستەیش‬ ‫لە پێشانگایەک ئاسار و وێنەکانی کۆمۆنی پاریس لە‬ ‫دیواری شارەوانی ئەم شارە وەکوو مێژووی ناسراو‬ ‫دانراوە ‪.‬‬

‫**‬ ‫ڕوا�ەت‪ ،‬من لە ڕەوتی ڕوومەتا‬ ‫بوویتە شاکاری ڵ‬ ‫هە�ێم‬ ‫خۆ‬ ‫بەندی‬ ‫لە‬ ‫وا‬ ‫‌ترینێ‬ ‫بوومە عوسیانی‬ ‫ڵ‬ ‫من دموکراتی هەوات و تۆش لە بەندی قافییە‬ ‫ئە�ێم‬ ‫هەر لە حیزبێکی سپیدا شیعری ئازادت ڵ‬ ‫******‬ ‫چەن قەسیدەت داوە جەنگا لەو هەرێمی جیلوەتا‬ ‫چەندە خوێن هەستایە ڕشتن بۆ هەواداری لە تۆ‬ ‫چەندە بەیتت کردە مەزموونی شەڕەنگێزی نیگا‬ ‫چۆن براکووژی نەخولقێت و غەزەل نەڕوا لە گۆ‬ ‫*‬ ‫د�نەی چۆن لە چینی گۆشەیی چاوت لکان؟‬ ‫ئەو ڵ‬ ‫وا لە دەرباری دو دیدەت من لە نێو چینی شکام؟‬ ‫فاس�ەی چینایەتی‬ ‫ئێستە دەیبینم لە یاسای‬ ‫ڵ‬ ‫چەشنی فرمێسکێ لە دیوانی جوانی تۆ تکام‬ ‫**‬ ‫بێخەیا�ی نیشتووە و‬ ‫بۆ چەشەی نازت لە بورجی‬ ‫ڵ‬

‫ئاوڕی من وەک گەدایەکی غەزەلخوان دێتە جێ‬ ‫چۆن «سەحەر» وا دێتە جەنگی بورژوای برژانگی تۆ؟‬

‫قە�یەی تۆ لە کوێ بوو‪ ،‬شیعری ساکارم لە کوێ؟‬ ‫ئەو ڵ‬

‫هۆنراوەی‪ :‬مالیک جاف‬

‫دەو�ەت‌خوازان‪،‬ئازادی ویستان‬ ‫ڵ‬ ‫بۆ بێدەنگن‪،‬ئەرێ لەکوێن ؟‬ ‫‌نابینن تیشکەکانی ڕۆژ‬ ‫ڕۆژهە�تـا کـز ئەکرێن ؟‬ ‫لـە‬ ‫ڵ‬ ‫لەڕۆژهە�ت‬ ‫‌ئەم زستانە‬ ‫ڵ‬ ‫د�ۆپەی سوور دائەبارێ‬ ‫ڵ‬ ‫‌الوان لەوێ هاوار ئەکەن‬ ‫چەندی تر ئەدەن لەدارێ‬ ‫‌ناڕاستانی مێزەر بەسەر‬ ‫وادەی ڕاتەکینتان هـەردێت‬ ‫یە�دا بەزێن بێ‬ ‫‌گەر شەوتان ڵ‬ ‫هە�ـبێت‬ ‫هەتاو‬ ‫خۆ هەر ئەبێ‬ ‫ڵ‬

‫دواستوون‬ ‫نەوید مێهراوەر‬

‫هەناردەکردنی مەالکانی قوم بۆ کوردستان بە چ مەبەستێک‬ ‫باڵو بوونەوەی ڤایروسی کرۆنا لە جیهان کە قەێرانێکی گەورەی‬ ‫خوڵقاندوە و خەریکە مرۆڤایەتی توشی کارەسات ئەکات‬ ‫کارەبەدەستانی واڵتان واتا ئەوانەی کە خۆیان لە بەرانبەر‬ ‫خەڵکەوە بە بەرپرسیار ئەزانن رێوشوێنی تاێبەتییان بۆ پێشگیری‬ ‫و باڵو بوونەوەی ئەو ڤایروسە گرتووەتە بەر و بە بەر دەوامی‬ ‫خەڵک رینۆێنی ئەکەن و ئەو کەرسە و پێداویستییانە کە بۆ‬ ‫خۆپاراستن لەو نەخۆشیە پێویستە بە هەرزان و لە زۆر واڵتیشدا‬ ‫بە خۆڕایی خراونەتە خزمەتی خەڵکەوە تا گیانی خەڵکەکە‬ ‫بپارێزرێ و لەو الشەوە سووڕی کارخانە و کارگە نەوستێ و‬ ‫خاون بەرژەوەندیەکان واتا حوکمڕانانی پارێزەری سەمایەداری بۆ‬ ‫درێژەی تەمەن و بەرگری لە زیانی مادی و پاراستنی سەرمایەکان و‬ ‫راگرتنی دەسەالتی خۆیان هەوڵ دەدەن ژینگە مروییەکە تەندروست‬ ‫ڕابگرن‪ ،‬لێرە ئەو پرسیارە دێتە گۆڕی کە بۆ کۆماری ئیسالمی‬ ‫ئپیدمی ئەم ڤایروسەی لە ئێران شاردەوە؟ ئایا خۆی لە باڵو‬ ‫کردنەوەی چەندە دەوری گێڕا و ئێستە چۆن لەگەڵ ئەم قەێرانە‬ ‫هەڵسووکەوت دەکات‪.‬‬ ‫بۆ تێگەشتن لەم جیاوازییە پێویستە بگەرینەوە بۆ سەرەتای‬ ‫دامەزران و لە دایک بوونی ئەم دەسەاڵتە رەش و تاریک پەرەستە‬ ‫کە لە حەوزەکان و لە شەریعەتەوە سەریان هەڵدا و بە پشت‬ ‫بەستن بە ئایین و لەوێشدا بە داخراوترین برگەکانی کە مرۆڤ و‬ ‫بایەخەکانی بێ بەهاترینە‪.‬‬

‫کاتێک ڤایروسی کرۆنا لە چین ئاشکرا بوو زۆر بەی واڵتانی‬ ‫جیهان رێوشوێنی خۆپاراستنیان گرتەبەر بەاڵم کۆماری‬ ‫ئیسالمی کەوتە شانتاژ کردن و لە بنەڕەتدا کۆماری ئیسالمی‬ ‫ئەم بەاڵیەی بۆ گیانی خەڵکی ئێران پێ الزم بوو و بە‬ ‫رێگەیەکی گونجاوی زانی بۆ خستنەماڵەوەی خەڵک و تا‬ ‫هیچ نەبێت بۆ ماویێک نارەزایەتییەکان ئارام کاتەوە ئیتر‬ ‫بۆ ئەم دەوڵەتە تووتالیترە گرنگ نیە کە خەڵک تووشی چ‬ ‫کارەساتێک دەبێت‪ ،‬هەر بویە ئێستە ئیتر ئێران مەترسیێکی‬ ‫گەورەیە و ئەو ڤایروسە هەرشەیە لە سەر ناوچەکە‪.‬‬ ‫ئاکاری رژیم وای کرد کە ڤایروسی کرۆنا زۆر بە ئاسان‬ ‫بگاتە ئێران و بۆ ماوەیەکیش بە بێ دەنگی باڵو بێتەوە لە‬ ‫سەروبەندی هەڵبژاردنی مەجلس دا دەنگۆەکەی باڵو کردەوە‬ ‫تا بەشداری نەکردنی خەڵک و دەنگ نەدان بخاتە ئەستۆی‬ ‫کرۆنا‪.‬‬ ‫جگەلەوانە کۆماری ئیسالمی خەریکە لەم ڤایروسە وەکوو‬ ‫چەکێک دژ بە خەڵکی ناڕازی کەڵک وەر ئەگرێ و تێدەکۆشی‬ ‫دەنگی ناڕازی بە کرۆنا دامرکێنی‪.‬‬ ‫لە رۆژانی رابردوودا توشبوویەکی خەڵکی قۆمی ناردە‬ ‫نەخۆشخانەیەکی بەندەرعەباس کە خەلکی ناوچەکە هەر زۆر‬ ‫خێرا لە پالنەکەی رژیم تێگەشتن و هێرشیان کردە سەر ئەو‬ ‫نەخۆشخانەیە و گڕیان لە بەشێکی بەردا‪.‬‬ ‫هەر لە رۆژانەی رابردووشدا کۆماری ئیسالمی بە سەدان مەال و‬ ‫فەقی لە قۆمەوە گواستوەتەوە بۆ کوردستان و لە نێو بازار و‬ ‫شوێنە گشتییەکاندا باڵوی کردونەتەوە‪ ،‬رژیم بەم پالنە دزێوە‬ ‫نیشانی ئەدات کە زۆر بە پەلەیە بۆ هەرچی زیاتر توشکردنی‬ ‫خەڵک بەو ڤایروسە‪ .‬ئەمە لە کاتێدا کە هیچ کەرەسەیەکی‬ ‫تەشخیسی ئەم ڤایروسە لە کوردستان نیە و هەر تستێکی لەم‬ ‫چەشنە دەبێ بڕواتە تاران کە هەم خەلکی کوردستان و هەم‬ ‫ناوەندە پزشکیەکان گۆامانیان لە سەر واڵمەکانی تاران هەیە‬ ‫بێجگە لەوە مافیایا کانی سەر بە سپای پاسداران دەستیان بە‬ ‫سەر هەموو ماسک و دەستکيش و ‪ ...‬دا کە بۆ خۆپاراستن‬ ‫بە کار دێت گرتووە بەهایەکی زۆر گران و لە ژمارەی زۆر‬ ‫کەمدا دەێخەنە بازاری رەشەوە‪.‬‬ ‫لە بەرانبەر ئەم پالنە دوژمنکارانەی رژیمدا رێکخراوەکانی‬ ‫کۆمەلگای مەدەنی و خەڵکی دڵسۆز لە هێندێ لە شارەکان‬ ‫بۆ خۆیان وەک هەمیشە لە چاوەڕۆانی کاربەدەستاندا‬ ‫دەستەوستان نەوستاون و بە باڵو کردنەوەی ماسک و ئەو‬ ‫پێویستیانەی کە بۆ دوور گرتن لەم ڤایروسە پیویستە بە‬ ‫خۆرایی و خۆبەخشانە لە نێو شارەکاندا باڵوی دەکەنەوە‪.‬‬

Profile for Dwaroj

dwaroj 86  

دواڕۆژ دوو هەفتەنامەیەکی سیاسی گشتییە کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بڵاوی دەریدەکات

dwaroj 86  

دواڕۆژ دوو هەفتەنامەیەکی سیاسی گشتییە کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بڵاوی دەریدەکات

Profile for dwaroj