dwaroj-90

Page 1

‫ژمار‌ه (‪ )90‬ساڵی هەشتەم‬

‫دوو هه‌فته‌نامه‌یه‌كی سیاسیی گشتییه‬

‫ده‌ریده‌كات‬

‫نرخ‪ 500 :‬دینار‬

‫‪٣١‬ی جۆزەردان ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە‬

‫‪dwaroj@komala.com‬‬

‫كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان‬

‫‪٢٣ - ٢٠٢٠/٠٦/١٢‬ی جۆزەردانی ‪1398‬‬

‫جەنگاوەرانی ئازادی و بەرابەری و دژی ژێردەستەیی‬

‫سەروتار‬

‫سێبەری هەژاری لە سەر خۆکوژی‬ ‫لە کوردستان‬ ‫سەیران مستەفازادە(ل‪)٢‬‬

‫جەنگاوەرانی ئازادی و بەرابەری و دژی ژێردەستەیی‬

‫ڕەزا کەعبی‬ ‫رۆژی ‪٣١‬ی جۆزەردانی ساڵی ‪ ١٣٥٧‬له بێدەنگی ڕۆژهەاڵتی‬ ‫کوردستان لەوبەر سنووری دەستکرد‪ ،‬زیندانیکی سیاسی‬ ‫که ماوەیکی زۆر نەبو له بەند دەرباز ببوە‪ ،‬بۆ گەیشتن به‬ ‫شۆرشی سەرلەنوێ هەڵگیرساوی باشوور سنوری بریبوو‬ ‫تەنیا چەن رۆژێکە گەیشتوەتە پێشمەرگە سەرەتاییەکانی‬ ‫دەڤەرەی ماوەت‪ ،‬له بەیانییکی زۆو له یەکەم دەسڕێژە‬ ‫گولەی داگیرکەران غەڵتانی خوێن کرا و گیانی بەختکرد‪.‬‬ ‫چەن مانگ دۆاتر که کوردستان بە نەمانی پاشایەتی‬ ‫بۆ کورت ماوە هەناسەی ئازادی هەڵمژی‪ ،‬ناوی سەعید‬ ‫موعینی (خانە) کەوتە سەر زمان که بۆ بەشداری له‬ ‫شۆرشی کوردستانی باشوور له الیەن کۆمەڵەوە به‬ ‫ریزەکانی یەکییەتی نیشتمانی پەیوەست بوە و به داخەوە‬ ‫زۆر زوو گیانی بەخت دەکا‪.‬‬ ‫چەن مانگ تێناپەرێ که پاش شۆرشێکی گەورەیی‬ ‫جەماوەری تاج و تەختی شای ئێران هەڵپێچرا و‬ ‫رۆژهەاڵتی کوردستانیش دەرفەتکی مێژوویی و کەم وێنەی‬ ‫پەیدا کرد که چەندین هەنگاوی گەورە بۆ گەیشتن به‬ ‫ئاواتەکانی هەڵگرێ‪ .‬جموجوڵی سیاسی جەماوەری کەوتە‬ ‫ڕی‪ ،‬هێزی نویی کۆمەاڵتی و رەوتی نوێی سیاسی سەریان‬ ‫هەڵدا و هاتنە گورەپانی خەبات و بەرخۆدانی جەماوەری‪.‬‬ ‫چۆار رۆژ دوای رووخاندنی رژیمی شاە‪ ،‬کۆمەڵە به بۆنەی‬ ‫گیانبەختکردنی کاک محەمەد حوسین کەریمی یەکێک‬ ‫له ڕابەرانی له ڕاگەیاندنێکدا هەڵسوڕانی ئاشکرای خۆیی‬ ‫ڕاگەیاند و بەمجۆرە هێزێکی سیاسی چەپ و سوسیالیستی‬ ‫له کوردستان به سەدان زیندانی سیاسی ناودار و کادر و‬ ‫تێکۆشەری ناو جەماوەر و خەڵکی له شار و گوندەکانی‬ ‫کوردستان ڕاسان و به بیروباوەری نوێ و هێزی نوێ بون‬ ‫به پێشڕەو و ڕابەری رووداوە سیاسیەکان و جەماوەر‪ .‬له‬ ‫شش مانگی یەکەمی پاش رووخاندنی رژیمی شاە‪ ،‬کۆمەڵە‬ ‫به خێراێیکی بەرچاو له ریزی پێشەوەی جەماوەری‬ ‫کوردستان جێ کەوت و ڕابەران و کادرەکانی له زۆربەی‬ ‫شارەکان بون به وتەبێژ و نوێنەری جەماوەر‪ .‬کۆمەڵە‬ ‫دەوری سەرەکی گێرا له داڕشتنی خۆاستەکانی گەلی‬ ‫کورد‪ ،‬له نەرۆزی خوێناوی سنە‪ ،‬له بایکوت و بەشداری‬ ‫نەکردنی گەلی کورد لە به ناو ریفراندۆم‪ ،‬له وتووێژ له گەڵ‬ ‫دەسەاڵتدارانی تازە پێگەیشتو پاش نەورۆزی خوێناوی‪،‬‬ ‫له دامەرزراندنی جەمعییەتەکان‪ ،‬له پێکهێنانی یەکییەتی‬ ‫جوتیارەکان‪ ،‬له کۆچی مەریۆان و سازماندانی رێپێۆانی‬ ‫هەزاران کەسی شارەکانی سنە و سەقز و بانە بۆ مەریۆان‪،‬‬ ‫و دەیان حەرەکەتی سیاسی له شارەکان و حوزوور له‬ ‫الدێکان‪ ،‬سیمای کوردستان و بزووتنەوەی ڕزگاریخۆازی‬ ‫کوردستانی له ناوەڕک و خۆاستەکان و بەشداری بەرچاوی‬ ‫جەماوەر و هەستانی دەیان و سەدان کادری جەماوەری‬ ‫له دڵی خەڵکەوە‪ ،‬هاتنە مەیدانی ژنان و الۆانی شۆرشگێر‬ ‫گۆڕیی‪.‬‬ ‫له هەمان کاتدا کۆمەڵە ئەو هێزە سیاسیە بو که به هاتنە‬ ‫سەرکاری کۆماری ئیسالمی و ناسینی ماهییەت و داهاتوی‬ ‫ئەم رژیمە‪ ،‬گومانی نەکرد که تەحمولی ئازادیە سیاسەکان‬ ‫و حوزووری جەماوەر و هاتنە مەیدانی کرێکاران و ژنان‬ ‫و گەالنی سەرکوتکراو ناکا و هەمو هێزی خویی به کار‬ ‫دێنێ که هەستان و هاتنەمەیدانی خەڵک دابمرکێنێتەوە‬ ‫و خامۆشیان بکاتەوە‪ .‬هەروەک چۆن پاش بیست رۆژ له‬ ‫هاتنە سەرکاری له رۆژی هەشتی مارس به تیغ و ئەسید و‬ ‫قەمە و چەقۆ و حزبواڵهی خۆپیشاندانی ژنانیان خوێناوی‬ ‫کرد و چل رۆژ دوای دامەزراندنی نەورۆزی خوێناوی‬ ‫سنەیان خولقاند و هێرشیان کردە سەر تورکەمەن سەحرا‪.‬‬ ‫هەر بۆیە کاک فوئاد و کۆمەڵە و زۆربەی خەڵکی‬ ‫کوردستان گومانیان نەبو که رژیم هێرش دەکاتە سەر‬ ‫کوردستان و مەسەلە ئەوەیە که چۆن بکرێ وەم هێرشە‬ ‫دۆا بخرێ‪.‬‬ ‫‪...‬بۆ ل‪٧‬‬

‫دێمۆکڕاسی کێشه‌ی ‌ه یا چاره‌سه‌ر‬ ‫لە داهاتووی کوردستان‬ ‫م‪.‬الف سین(ل‪)٤‬‬ ‫کۆماری ئیسالمی و خۆ هەڵواسین بە‬ ‫شەپۆلی نارەزایەتییەکانی ئەمریکا‬ ‫ئاژوان کرماشان(ل‪)٤‬‬

‫کۆڕۆنا وەک الفاو ڕەحم بە هیچکەس ناکات‬ ‫ڕاپۆرتێک لە شاری سنەوە‬

‫شوان زاگرۆس_سنە‬

‫کاتێ ئەم چەن دێڕەتان بۆ ئەنووسم‬ ‫ئاگاتان لە نەخۆشخانەی تەوحیدی‬ ‫سنە نییە کە سالۆنەکانی ئورژانس و‬ ‫بەشەکانی داخڵی چ خەوەرە‪ .‬شوێن بۆ‬ ‫خەواندنی نەخۆشی تازە نییە‪ .‬هەر لە‬ ‫سەرەتای هاتنە ژوورەوەی نەخۆشی‬ ‫تازە لە بەشی تریاژ‪ ،‬پێیان ئەوترێت کە‬ ‫شوێن بۆ بەستری بوون نەماوە و دوای‬ ‫پشکنین و ئازمایش ئەبێ بگەڕینەوە‬ ‫بۆ ماڵ و هەر لەوێ بۆ خۆتان دەرمان‬ ‫و قەرەنتینە دەست پێبکەن‪.‬چەن‬ ‫ڕۆژە کە مۆرەخەسی و ئافی پرسنلی‬ ‫نەخۆشخانەکانی سنە مەمنووع کراوە‪.‬‬ ‫کادری دەرمان ئێتر توانایی ئەو هەموو‬ ‫نەخۆشەی نەماوە‪ .‬تەواوی کادری‬ ‫دەرمان لە ئامادەباشیدان‪ ،‬سنە لە بواری‬ ‫ئاماری تووشبووان لە پلەیەکی بەرزتر‬ ‫لە شارەکانی پارێزگاکەدایە‪ ،‬بەرپرسانی‬ ‫زانکۆی پزێشکی سنە پەیتا پەیتا داوا‬ ‫لە خەڵک ئەکەن لە ماڵ بمێننەوە و‬ ‫پرۆتۆکۆلەکانی بێهداشتی رەعایەت‬ ‫بکەن‪ .‬شار لە باروودۆخی سوور دایە و‬ ‫خەڵک زۆر بێخەیااڵنە لە ئەم دەستوور‬ ‫و ئاگاداریانە ورد نابنەوە و عەمەڵیان‬ ‫پێ ناکەن‪ .‬هۆکاری شەپۆلی دووهەم‬ ‫و سەرهەڵدانی مەترسیداری کۆڕۆنا لە‬ ‫سنە هەڵئەگەرێتەوە بۆ بێ مودیرییەتی‬ ‫کاربەدەستانی گەندەڵی شار و وێڵ‬ ‫کردنی شار بە ئەمانی خوا‪ ،‬بە قەوڵی‬ ‫خۆیان‪ .‬رژیم هیچ بەرنامەیەکی تایبەتی‬ ‫بۆ مەهار و دابین کردنی گۆزەرانی خەڵک‬ ‫نەبوو و کۆمیتەی گەڕەک و فەعالینی‬ ‫مەدەنیش تا ماوەیەک توانییان یارمەتی‬ ‫خەڵک بدەن‪.‬شار لە بێ دەسەاڵتی‬ ‫حاکمان ئەناڵێت و کۆڕۆناش حۆکمی‬ ‫خوی ئەکات!!!!!!‬

‫پرسیار ئەوەیە لە کاتیک دا ستادی‬ ‫قەیران و بەرپرسان داوا لە خەڵک ئەکەن‬ ‫کە ئاگاداری تەشەنە و پەرەسەندنی‬ ‫کۆویدی ‪19‬بن و مەودای کۆمەاڵیەتی‬ ‫بپارێزن‪ ،‬چۆنە کە خەڵک لە ناو شار‬ ‫بە ئاشکرا بەڕێوەی نابەن و داخوازییە‬ ‫تەندرۆستییەکان لە بەر چاو ناگرن؟‬ ‫چۆنە کە پەیتا پەیتا خەڵکانێ لە‬ ‫شارەکانی ترەوە دێنە ناو شار و کەس‬ ‫بەریان پێ ناگرێت؟‬ ‫چۆنە کە دەسفرۆشەکانی ناو شەقامی‬ ‫فێردەوسی و نمەکی بێ گوێدان بە‬ ‫دەستووراتی پزێشکی هەر خەریکی‬ ‫کاری خۆیانن؟‬ ‫لەم ماوەیە زۆربەی رێستوران و‬ ‫مزگەوتەکان کرانەوە و خەڵک بە ئاسایی‬ ‫هاتوچۆ دەکەن‪ ،‬بەرگیری نەکردن لەم‬ ‫شوێنانە و ئاسایی کردنی وەزعی شار‬ ‫لە الیەن بەرپرسانەوە باس لە نەبوونی‬ ‫مودیریەت و ڕادەی نەزانین و کەمتر‬ ‫خەمی ئەوانە‪.‬‬ ‫ستادی قەیران خۆی هۆکاری‬ ‫قەیرانەکەیە‪.‬‬ ‫لە دوایین ڕاپۆرتی دۆکتر رزاعی لە سەر‬ ‫ئاماری کۆڕۆنا بە پێی هەواڵدەرییە‬ ‫ناوچەییەکان‪ ،‬دووپاتی کردووەتەوە کە‬ ‫ئاماری قۆربانیان و تووشبووانی‬ ‫پارێزگای سنە لە هەڵکشان دایە‪،‬‬ ‫بە وتەی دکتۆر رزاعی تا ئەمڕۆ ‪21‬ی‬ ‫جۆزەردان پتر لە ‪1600‬تووشبووی‬ ‫کۆڕۆنا لە سنە تۆمار کراون و ‪ 47‬کەس‬ ‫گیانیان لە دەس داوە‪.‬‬ ‫بە پیێ دوایین ئامار ‪ 292‬کەس لەم‬ ‫ڕۆژە تووش بوون و کەسانی تووشبوو‬ ‫گەیشتووتە ‪ 4620‬کەس‪.‬‬ ‫شارەکانی سنە ‪ 1603‬کەس‪ ،‬سەقز ‪642‬‬ ‫‪ ،‬بانه ‪ ، 350‬قروه ‪ ، 345‬دیواندەره ‪480‬‬ ‫‪ ،‬مەریوان ‪ ، 449‬بیجار ‪ ، 238‬کامیاران‬

‫هێز گرتنی زۆرتری نیزیکانی‬ ‫خامەنەیی و پڕوژەی هەلبژاردنی‬ ‫سەرۆک کۆماری‬ ‫کاوان موکری(ل‪)٥‬‬ ‫ئاسۆی ناڕوونی بازاری کار بۆ‬ ‫ژنانی ئێرانی لە سەردەمی کۆڕۆنادا‬ ‫یەسنا ئەحمەدی(ل‪)٦‬‬ ‫سەردەشت مەرگەساتێکی‬ ‫لەبیرنەکراو‬ ‫عەزیز ئاجیکەند(ل‪)٨‬‬ ‫مانگی مەی ساڵی ‪١٩٦٨‬‬ ‫ئاروین سەعیدپوور(ل‪)٩‬‬

‫‪ ، 246‬دێگۆالن ‪ 188‬و سەوڵئاوا ‪61‬‬ ‫تووشبووی به ویروسی کۆڕۆنا یان‬ ‫هەیە‪.‬‬ ‫ڕەئیسی زانکۆی پزێشکی سنە‬ ‫ڕایگەیاند‪ ،‬تا ئێستە ‪ 2100‬نەخۆش‬ ‫ساڵمەتییان بە دەس هێناوە و‬ ‫چوونەتەوە ماڵەوە‪.‬بەاڵم بە داخەوە‬ ‫‪ 177‬کەس (‪ 43‬لە سەقز‪ 45 ،‬لە‬ ‫سنە‪ 21 ،‬لە قروه‪ 20 ،‬لە بانه‪18 ،‬لە‬ ‫کامیاران‪ 10 ،‬لە بیجار‪ 10 ،‬مەریوان‪،‬‬ ‫‪ 7‬لە دیواندەره و‪ 3‬نفر در دێگۆالن)‬ ‫گیانیان لە دەس داوە‪.‬‬ ‫ئەوە لە حاڵێکدایە کە گەشە‬ ‫و پەرەسەندنی ئەم نەخۆشییە‬ ‫دڵەڕاوکێ خستووتە ناو بنەماڵەکان‬ ‫و ترسی ئالوودەبوون خۆی بووەتە‬ ‫هۆکاری دەیان نەخۆشی دەروونی لە‬ ‫ناو کۆمەڵگا‪.‬زانایانی کۆمەڵناسی و‬ ‫دەرونناسی ئاکامە خراپەکانی پسا‬ ‫کڕۆنا وەک دیاردەگەلێکی تازە کە‬ ‫لە سەر زۆر رەوشی کومەاڵیەتی و‬ ‫دەروونی مرۆڤ کاریگەری دائەنن و‬ ‫نازانرێت کە جێهان دوای ئەمە بەرەو‬ ‫چ ئاقار و ئاکامێک دەڕوات‪.‬‬

‫ڕۆمینا ئازارێک بە قەد بااڵی‬ ‫مێژوو‬ ‫سولماز دوروودی(ل‪)١٠‬‬ ‫بۆ یادی چل ساڵەی‬ ‫نەمر شەهین باوەفا(ل‪)١١‬‬

‫دۆزینەوەی نان لە ژێر سێبەری مەرگدا‬ ‫عەزیز ئاجیکەند(ل‪)١٢‬‬

‫مارتین هایدێگەر و پرسی‬ ‫دێمۆکراسی‬ ‫دوکتۆر عەبدڵاڵ عەلیدۆست(ل‪)١٣‬‬

‫ڕیالیسم جادویی و ئافراندنی‬ ‫جیهانێکی نوێ‬ ‫کەماڵ عەلیدۆست(ل‪)١٤‬‬ ‫‪ ٣١‬جۆزەردان و چەند وتەیەک‬ ‫هیدایەت قادری(ل‪)١٦‬‬


Turn static files into dynamic content formats.

Create a flipbook
Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.
dwaroj-90 by Dwaroj - Issuu