Page 1

‫پاشکۆی وه‌رزشیی رۆژنامه‌ی ده‌ستوور‌ه‌‪ ،‬رۆژان ‌ه کۆمپانیای سولى تێلیگراف ده‌ریده‌کات‬

‫ژماره ‪ ،70‬چوارشه‌مم ‌ه‌‪2010/7/7 ،‬‬

‫‪ 4‬الپه‌ڕه‌‬

‫‪ 500‬دینار‬

‫‪www.destur.net‬‬

‫شڤانشتایگه‌ر‪ :‬ئیسپانیا‬ ‫به‌ده‌ردی ئه‌رجه‌نتین ده‌به‌ین‬

‫‪2‬‬

‫پۆ‬ ‫ب ‌ه ست ‌هر‬ ‫ی‬ ‫ر‬ ‫ۆ‬ ‫دیاری و بن‪،‬‬ ‫ه‌‬ ‫ربگره‌‬

‫ئه‌ڵمانیا به‌ڕازیل تێده‌په‌ڕێنێت‬

‫‪3‬‬

‫سێهه‌مین جاریه‌تی بگاته‌ كۆتایی‬

‫كه‌س نه‌یتوانی هۆڵه‌ندا راگرێت‬

‫ه����ه‌ڵ����ب����ژارده‌ی ه��ۆڵ��ه‌ن��دا‬ ‫سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫ئ����ۆرۆگ����وای ت���ۆم���ارك���ردو بۆ‬ ‫سێهه‌مینجار له‌مێژوویدا خۆی‬ ‫گه‌یاند‌ه یاریی كۆتایی مۆندیال‪.‬‬ ‫شه‌وی رابردوو به‌ئه‌نجامدانی‬ ‫یاری نێوان ه�ه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫هۆڵه‌نداو ئۆرۆگوای‪ ،‬كێبركێكانی‬ ‫قۆناغی پێش كۆتایی مۆندیال‬ ‫ده‌ستیپێكردو تێیدا هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫ه��ۆڵ��ه‌ن��دا ت��وان��ی س �ه‌رك �ه‌وت��ن‬

‫تۆماربكات‌و درێژ‌ه به‌بردنه‌وه‌كانی‬ ‫ب��دات له‌مۆندیالدا‪ ،‬ك ‌ه به‌مه‌ش‬ ‫خ��ۆی گ�ه‌ی��ان��د‌ه ی��اری��ی كۆتایی‬ ‫پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و چاوه‌ڕێی براوه‌ی‬ ‫یاری نێوان ه�ه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫ئیسپانیاو ئه‌ڵمانیا ده‌كات تا له‌وێدا‬ ‫رووبه‌ڕووی بێته‌وه‌‪.‬‬ ‫ی�����اری ن���ێ���وان ه�����ه‌ردوو‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌نداو ئۆرۆگوای‬ ‫ل��ه‌ی��اری��گ��ای "گ���ری���ن ب��ۆی��ن��ت"‬ ‫له‌شاری كیپ تاون به‌ڕێوه‌چوو‪،‬‬

‫ل���ه‌س���ه‌ره‌ت���ای ده‌س��ت��پ��ێ��ك��ردن��ی‬ ‫یارییه‌كه‌دا هۆڵه‌ندییه‌كان ده‌ستیان‬ ‫به‌ئه‌نجامدانی هێرشكردو توانیان‬ ‫به‌زویی كۆنتڕۆڵی یاریگا بكه‌ن‪،‬‬ ‫ت��ائ��ه‌وه‌ی له‌خوله‌كی ‪ 18‬ڤان‬ ‫برۆنكهۆست توانی لێدانێكی جوان‬ ‫ئاڕاسته‌ی تۆڕی گۆڵی به‌رامبه‌ری‬ ‫بكات‌و گۆڵی یه‌كه‌م بۆ هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫هۆڵه‌ندا تۆماربكات‪ ،‬ئ�ه‌م گۆڵه‌‬ ‫گه‌رم‌و گوڕی زیاتری به‌یارییه‌كه‌‬ ‫به‌خشی‌و هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوایش‬

‫كه‌وته‌خۆ بۆ یه‌كسانكردنه‌وه‌ی‬ ‫ئه‌نجامه‌كه‌‪ ،‬ئه‌وه‌بوو دیگۆ فۆرالن‬ ‫ل �ه‌خ��ول �ه‌ك��ی ‪ 41‬ت��وان��ی گۆڵی‬ ‫یه‌كسانی تۆماربكات‌و هاوكێشه‌ی‬ ‫یارییه‌ك ‌ه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫واڵته‌كه‌ی رێكبكاته‌وه‌‪ ،‬گێمی یه‌كه‌م‬ ‫به‌م ئه‌نجام ‌ه كۆتاییهات‪.‬‬ ‫له‌گێمی دووه‌م����دا ه���ه‌ردوو‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ك ‌ه به‌ئاستێكی باشتره‌وه‌‬ ‫ده‌رك��ه‌وت��ن‌و رێ���ڕه‌وی یارییه‌كه‌‬ ‫پێشكه‌وتنی به‌رچاو‌ی به‌خۆوه‌بینی‪،‬‬

‫كۆل خه‌مه‌كانی به‌ئافره‌ت ده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌‬

‫ریاڵ مه‌درید له‌كڕینی مایكۆن په‌شیمان بووه‌وه‌‬

‫ئاشلی كۆلی به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫ئینگلته‌را خه‌مه‌كانی ب���ه‌راب���وواردن‬ ‫له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی ئه‌مریكا ده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌‪.‬‬ ‫سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باڵویانكرده‌و‌ه ك ‌ه ئاشلی‬ ‫كۆل له‌یه‌كێك له‌یان ‌ه شه‌وانه‌كانی لۆس ئه‌نجلۆس‌و‬ ‫به‌شێوه‌ی ئاشكرا له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئافره‌تی‬ ‫رووت رایبوواردووه‌و به‌و‌ه خه‌می كرانه‌ده‌ره‌وه‌ی‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی واڵته‌كه‌ی له‌دڵ ده‌ركردووه‌‪.‬‬

‫یانه‌ی ری��اڵ م�ه‌دری��دی ئیسپانی له‌كڕینی مایكۆن‬ ‫دۆگاڵسی به‌ڕازیلی پاشگه‌زبووه‌و خۆزێ مۆرینیۆی راهێنه‌ریش‬ ‫پالنێكی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی به‌و یاریزان ‌ه داناوه‌‪.‬‬ ‫به‌پێی سه‌رچاوه‌كان‪ ،‬به‌هۆی رازینه‌بوونی ئیداره‌ی‬ ‫ئینته‌رمیالن به‌فرۆشیتنی مایكۆن‪ ،‬ریاڵ مه‌درید‬ ‫له‌كڕینی ئه‌و یاریزان ‌ه پاشگه‌زبووه‌وه‌و مۆرینیۆ‬ ‫له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دای ‌ه رامۆس بخات ‌ه ئه‌و شوێنه‌ی كه‌‬ ‫به‌نیازبوو مایكۆنی لێدابنێت‪.‬‬

‫به‌تایبه‌ت هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا‬ ‫ت��وان��ی ل �ه‌س �ه‌ره‌ت��اك��ان��ی گێمی‬ ‫دووه‌مه‌و‌ه كۆنتڕۆڵی یاریگا بكاته‌وه‌و‬ ‫له‌پێناوی تۆماركردنی گۆڵ‪ ،‬ده‌ست‬ ‫به‌ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانی بكاته‌وه‌‪.‬‬ ‫هێرشه‌كانی ه �ه‌ڵ��ب��ژارده‌ی‬ ‫ه��ۆڵ��ه‌ن��دا ل �ه‌گ��ێ��م��ی دووه‌م�����دا‬ ‫درێژه‌یكێشا تائه‌وه‌ی له‌خوله‌كی‬ ‫‪ 70‬ویسلی شنایده‌ر گۆڵی دووه‌می‬ ‫هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆماركرد‪ ،‬ئه‌م گۆڵه‌‬ ‫بوو‌ه هانده‌رێكی باش بۆ یاریزانانی‬

‫ه��ۆڵ �ه‌ن��دا ت��اب �ه‌رده‌وام��ی��ب��ده‌ن �ه‌‬ ‫هێرشه‌كانیان‪ ،‬ئه‌وه‌بوو پاش سێ‬ ‫خوله‌ك له‌تۆماركردنی ئه‌م گۆڵه‌‪،‬‬ ‫ئاریان رۆبن توانی گۆڵی سێهه‌می‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا تۆماربكات‌و‬ ‫هاوكێشه‌ی یارییه‌ك ‌ه به‌ته‌واوی‬ ‫بگۆڕێت‪.‬‬ ‫ل��ه‌گ��ه‌ڵ ئ����ه‌وه‌ی ه��ۆڵ �ه‌ن��دا‬ ‫دڵنیایی ته‌واویان له‌سه‌ركه‌وتن‬ ‫ه���ه‌ب���وو‪ ،‬ب����ه‌اڵم ی��اری��زان��ان��ی‬ ‫به‌رده‌وامبوون له‌ئه‌نجامدانی هێرش‬ ‫بۆسه‌ر تۆڕی گۆڵی به‌رامبه‌ر‪ ،‬كه‌‬ ‫نه‌یانتوانی له‌هیچیاندا سه‌ركه‌وتن‬ ‫به‌ده‌ستبهێنن‪ ،‬له‌م نێوه‌نده‌شدا‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای چه‌ندین‬ ‫هێرشی ئه‌نجامداو توانی له‌خوله‌كی‬ ‫‪ 92‬له‌ڕێی ماكسیملیانۆ پێرێرا‬ ‫گۆڵی دووه‌م تۆماربكات‌و ئه‌نجامی‬ ‫گۆڵه‌كان كه‌مبكاته‌وه‌‪ ،‬نزیكبوو‬ ‫له‌وه‌ی ئۆرۆگوای گۆڵی یه‌كسانی‬ ‫تۆماربكات‪ ،‬به‌اڵم فیكه‌ی كۆتایی‬ ‫ناوبژیوان‪ ،‬ئومێدی نه‌هێشتن‌و‬ ‫یارییه‌ك ‌ه به‌م ئه‌نجام ‌ه كۆتایی‬ ‫هات‪.‬‬ ‫به‌مه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا‬ ‫ت��وان��ی خ��ۆی بگه‌یه‌نێت ‌ه ی��اری‬ ‫ك��ۆت��ای �ی‌و ب��ۆ سێهه‌مین ج��ار‬ ‫له‌مێژوویدا بگات ‌ه ئه‌و قۆناغه‌‪ ،‬كه‌‬ ‫بڕیار‌ه له‌وێشدا رووبه‌ڕووی براوه‌ی‬ ‫یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫ئه‌ڵمانیاو ئیسپانیا بێته‌وه‌‪.‬‬ ‫ل �ه‌م یارییه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫هۆڵه‌ندا به‌ڕێژه‌ی ‪ %53‬كۆنتڕۆڵی‬ ‫ی��اری��گ��ای ك����رد‪ 11 ،‬هێرشی‬ ‫ئ��ه‌ن��ج��ام��داو ‪ 5‬ك���ۆرن���ه‌ری بۆ‬ ‫ئ�ه‌ژم��ارك��را‪ 3 ،‬كارتی زه‌ردی��ش‬ ‫به‌ره‌وڕووی یاریزانانی به‌رزكرایه‌وه‌‪،‬‬ ‫له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوایی‬ ‫به‌ڕێژه‌ی ‪ %47‬كۆنتڕۆڵی یاریگای‬ ‫ك��رد‪ 12 ،‬هێرشی ئه‌نجامداو ‪4‬‬ ‫كۆرنه‌ری بۆ ئه‌ژماركرا‪ 2 ،‬كارتی‬ ‫زه‌ردیش بۆ یاریزانانی به‌رزكرایه‌وه‌‪،‬‬ ‫ویسلی شنایده‌ری هۆڵه‌ندی بووه‌‬ ‫ئه‌ستێره‌ی یارییه‌كه‌و به‌باشترین‬ ‫یاریزان دیاریكرا‪.‬‬

‫ئه‌لۆنسۆ چاره‌سه‌ری بۆ ئینگلته‌را پێیه‌‬

‫چابی ئه‌لۆنسۆی ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا‪،‬‬ ‫چاره‌سه‌ری بۆ كێشه‌و گرفتی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را‬ ‫پێیه‌‪.‬‬ ‫ئه‌لۆنسۆ له‌میانی لێدوانێكیدا رایگه‌یاند ك ‌ه‬ ‫بۆ ئه‌وه‌ی گرفته‌كانی ئینگلته‌را چاره‌سه‌ربێت‪،‬‬ ‫پێویسته‌ مایكڵ كاریك بانگێشت بكرێت‪ ،‬تا‬ ‫جیرارد ئازادان ‌ه له‌نێو یاریگادا ره‌فتار بكات‪.‬‬


‫‪yary@destur.net‬‬

‫جێگره‌وه‌ی مارادۆنا دیاریكرا‬ ‫ی��ه‌ك��ێ��ت��ی ت���ۆپ���ی پێی‬ ‫ئه‌رجه‌نتینی ئه‌وه‌ی باڵوكرده‌و ‌ه‬ ‫كه‌ جێگره‌وه‌یه‌كیان بۆ مارادۆنا‬ ‫دان���اوه‌و له‌بیری ئ���ه‌وه‌دان‬ ‫پ��ۆس��ت��ی راه��ێ��ن �ه‌رای �ه‌ت��ی‬ ‫ه�ه‌ڵ��ب��ژارده‌ی واڵته‌كه‌یان‬

‫پێبده‌ن‪.‬‬ ‫خ��ول��ی��ۆ گ��ۆرۆن��دۆن��ای‬ ‫س��ه‌رۆك��ی یه‌كێتی تۆپی‬ ‫پێی ئه‌رجه‌نتینی ئ �ه‌وه‌ی‬ ‫ب�ڵاوك��رده‌وه‌ ك�ه‌ له‌هه‌وڵی‬ ‫ئ��ه‌وه‌دان جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ‬

‫دیگۆ م��ارادۆن��ای راهێنه‌ری‬ ‫ه���ه‌ڵ���ب���ژارده‌ی واڵت��ه‌ك��ه‌ی��ان‬ ‫دابنێن‌و بۆ ئه‌وه‌ش جیراردۆ‬ ‫ماتینۆی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫پاراگوایی ده‌ستنیشانكراوه‌‪.‬‬ ‫به‌پێی وت���ه‌ی ن��اوب��راو‪،‬‬

‫گ���ه‌رب���ێ���ت���وو م�����ارادۆن�����ا‬ ‫بكشێته‌وه‌‪،‬‬ ‫له‌پۆسته‌كه‌ی‬ ‫مارتینۆ ده‌خه‌نه‌ شوێنه‌كه‌ی‬ ‫ك��ه‌ ی�ه‌ك��ێ��ك�ه‌ ل �ه‌راه��ێ��ن �ه‌ر ‌ه‬ ‫سه‌ركه‌وتووه‌كان‌و ئێستاش‬ ‫ب���ی���ر ل������ه‌وه‌ ده‌ك����ات����ه‌و ‌ه‬ ‫رووله‌واڵتێكی عه‌ره‌بی بكات‬ ‫تا له‌وێ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی‬ ‫یه‌كێك له‌یانه‌كان وه‌ربگرێت‪.‬‬

‫ژماره ‪،70‬چوارشه‌مم ‌ه‪2010/7/7 ،‬‬

‫‪3‬‬

‫یانه‌ ئه‌وروپییه‌كان واز ئه‌ڵمانیا به‌ڕازیل تێده‌په‌ڕنێت‬ ‫له‌ئیبراهیمۆڤیچ ناهێنن‬ ‫له‌گه‌ڵ ئ�ه‌وه‌ی بڕیاریداوه‌ له‌ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی‬ ‫دوورن�ه‌ك�ه‌وێ��ت�ه‌وه‌و بۆ وه‌رزێ��ك��ی تر بمێنێته‌وه‌‪،‬‬ ‫به‌اڵم یانه‌ ئه‌وروپییه‌كان به‌رده‌وامن له‌داواكردنی‬ ‫ئیبراهیمۆڤیچی سویدی‌و هێرشبه‌ری یانه‌ی‬ ‫به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی‪.‬‬ ‫رۆژن��ام��ه‌ی ده‌ی��ل��ی س��ت��اری به‌ریتانی‬ ‫ئ�ه‌وه‌ی باڵوكرده‌وه‌ كه‌ یانه‌ی مانچسته‌ر‬ ‫سیتی ئینگلیزی له‌هه‌وڵی ئ �ه‌وه‌دای �ه‌‬ ‫ئیبراهیمۆڤیچی س��وی��دی په‌لكێشی‬ ‫ریزه‌كانی بكات‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش‬ ‫داوای له‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌‬ ‫ك���ردووه‌ ده‌س��ت��ب��ه‌رداری ئه‌و‬ ‫یاریزانه‌ بێت‪.‬‬ ‫به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌‪ ،‬یانه‌ ئینگلیزییه‌كه‌ ئاماده‌یه‌‬ ‫له‌پێناوی ده‌ستكه‌وتنی ئیبراهیمۆڤیچ بڕێك پاره‌ی‬ ‫زۆر بداته‌ یانه‌ ئیسپانیه‌كه‌و ده‌ستبه‌رداری چه‌ند‬ ‫یاریزانێكشی بێت‪.‬‬ ‫ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر یاریزانی ناوبراو‬ ‫رایگه‌یاندبوو نایه‌وێت ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی جێبهێڵێت‌و‬ ‫دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ خوازیاری ئه‌وه‌یه‌ بۆ وه‌رزێكی تری‬ ‫یاری بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ بكات‪.‬‬

‫جیرارد كۆڵنادات‬ ‫س��ت��ی��ڤ��ی��ن ج����ی����راردی كاپتنی‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌راو ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‬ ‫لیڤه‌رپوولی هه‌مان واڵت كۆڵنادات‌و واز‬ ‫له‌یاریكردنی نێوده‌وڵه‌تی ناهێنێت‪.‬‬ ‫له‌میانی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا‬ ‫ستیڤن جیراردی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫ئینگلته‌را ئ���ه‌وه‌ی راگ�ه‌ی��ان��د ك�ه‌ واز‬ ‫له‌یاریكردنی نێوده‌وڵه‌تی ناهێنێت‌و‬ ‫ئ��اره‌زووی مانه‌وه‌ ده‌ك��ات له‌ریزه‌كانی‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی واڵته‌كه‌ی‪.‬‬ ‫یاریزانی ناوبراو ئه‌وه‌شی راگه‌یاند‬ ‫كه‌ شكستی ه �ه‌ڵ��ب��ژارده‌ی واڵته‌كه‌ی‬ ‫ل��ه‌م��ۆن��دی��ال‌و ك����ران����ه‌ده‌ره‌وه‌ی ل �ه‌و‬ ‫پاڵه‌وانێتیه‌‪ ،‬س��اردی نه‌كردووه‌ته‌وه‌و‬ ‫زیاتر حه‌ز به‌مانه‌وه‌ ده‌كات‪.‬‬ ‫وتیشی "به‌رده‌وام ده‌بم له‌یاریكردن‬ ‫تائه‌وكاته‌ی پێویستیان پێم ده‌بێت‪،‬‬ ‫هه‌ركاتێكیش بانگێشتنه‌كرام بۆ‬ ‫به‌شداریكردن له‌پاڵه‌وانێتیه‌كان‪ ،‬واز‬ ‫له‌یاریكردنی نێوده‌وڵه‌تی ده‌هێنم‪".‬‬ ‫ل�ه‌ب��اره‌ی داه��ات��ووی هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫واڵت��ه‌ك��ه‌ی ج��ی��رارد وت��ی "ت��ا ئێستا‬ ‫رووننییه‌‪ ،‬ب�ه‌اڵم گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی‬ ‫ده‌ك��رێ�ت‌و‪ ،‬هه‌وڵی زۆر له‌ئارادایه‌ بۆ‬ ‫پێشخستنی هه‌ڵبژارده‌كه‌‪".‬‬

‫ڤیا یاریزانانی ئه‌ڵمانیا ده‌ترسێنێت‬ ‫داڤید ڤیای هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا‌و گۆڵكاری مۆندیال‪ ،‬یاریزانانی‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ترسێنێت‌و برینیان ده‌كولێنێته‌وه‌‪ .‬رۆژنامه‌ی سپۆرتی‬ ‫كه‌ته‌لۆنی لێدوانێكی داڤید ڤیای هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای باڵوكردووه‌ته‌وه‌‬ ‫ك ‌ه تێیدا ئاماژ‌ه به‌و‌ه ده‌كات بردنه‌وه‌یان له‌هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاو سه‌ركه‌وتنیان بۆ‬ ‫یاری كۆتایی مۆندیال مسۆگه‌ره‌‪ .‬ڤیا له‌میانی ئه‌و لێدوانه‌یدا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوو‌ه كه‌‬ ‫له‌ویارییه‌ی بڕیار‌ه ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامیبده‌ن‪ ،‬هێزو توانای خۆیان‬ ‫به‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌دا ده‌سه‌پێنن‌و بۆیان ده‌سه‌لمێنن ك ‌ه به‌هێزترن له‌وان‪.‬‬ ‫یاریزانی ناوبراو ئه‌وه‌شی راگه‌یاند گه‌ر ئه‌ڵمانییه‌كان یاری بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌‬ ‫ده‌كه‌ن‪ ،‬ئیسپانیا یاری بۆ سه‌پاندنی هێزو توانای خۆی ده‌كات‌و هه‌وڵی‬ ‫دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن ده‌دات‪ .‬ئه‌وه‌شی وت "ئامانجم ئه‌و‌ه نیی ‌ه ببمه‌‬ ‫گۆڵكارو بیر له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆم بكه‌مه‌وه‌‪ ،‬به‌ده‌ستهێنانی نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌‬ ‫خواستی هه‌موومانه‌و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كیش هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین‪".‬‬

‫‪villa‬‬

‫ئه‌مڕۆ به‌ئه‌نجامدانی یار ‌ی نێوان‬ ‫ه���ه‌ردوو ه�ه‌ڵ��ب��ژارده‌ی ئیسپانیاو‬ ‫ئه‌ڵمانیا‪ ،‬كۆتایی به‌كێبركێكانی‬ ‫ق��ۆن��اغ� ‌ی پێشكۆتایی مۆندیال‬ ‫دێت‪ ،‬ئه‌مه‌ش پاش ئه‌و‌ه ‌ی شه‌وی‌‬ ‫رابردوو هه‌ڵبژارد‌ه ‌ی هۆڵه‌ندا له‌پاش‬ ‫بردنه‌و‌ه ‌ی له‌هه‌ڵبژارد‌ه ‌ی ئۆرۆگوای‬ ‫به‌ئه‌نجام ‌ی (‪ )1 - 3‬خۆ ‌ی گه‌یانده‌‬ ‫یار ‌ی كۆتایی‪.‬‬ ‫ئه‌م یارییه‌ش له‌كاتژمێر ‪9:30‬‬ ‫خوله‌كی شه‌ودا ئه‌نجامده‌درێت‪ ،‬كه‌‬ ‫له‌یاریگا ‌ی "مۆزیس مابیدا" له‌شاری‌‬ ‫دۆربن به‌ڕێوه‌ده‌چێت‪.‬‬ ‫ت����ام‌و چ��ێ��ژ ‌ی ئ���ه‌م ی��اری��ی�ه‌‬ ‫هیچ ‌ی كه‌متر نیی ‌ه ل �ه‌وه‌ی پێشتر‬ ‫هه‌ردوو هه‌ڵبژارد‌ه له‌م مۆندیاله‌دا‬ ‫پێیان به‌خشیوین‪ ،‬وه‌ك ئ�ه‌و‌هی‌‬ ‫ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ردوو یار ‌ی ئینگلته‌راو‬ ‫ئ �ه‌رج �ه‌ن��ت��ی��ن��دا پێیبه‌خشین‌و‬ ‫ئیسپانیه‌كان له‌به‌رامبه‌ر پرتوگالدا‪.‬‬ ‫بۆی ‌ه چ��اوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م‬ ‫یاریی ‌ه یه‌كێكبێت له‌چێژدارترین‬ ‫یارییه‌كان ‌ی مۆندیال‪ ،‬ئه‌مه‌ش‬ ‫به‌هۆ ‌ی ئه‌و هێڵ ‌ه هێرشیبه‌ریی ‌هی‌‬ ‫هه‌ردوو هه‌ڵبژارد‌ه خاوه‌نین‪.‬‬ ‫ئه‌و‌ه ‌ی له‌م مۆندیاله‌دا له‌سه‌ر‬ ‫ئه‌م دوو هه‌ڵبژارده‌ی ‌ه تۆماركراوه‌‬ ‫ئه‌و شكسته‌ی ‌ه ك ‌ه له‌قۆناغ ‌ی یه‌كه‌می‌‬ ‫مۆندیالدا توشیان هات‪ ،‬ئه‌ڵمانیا‬ ‫به‌گۆڵێك به‌رامبه‌ر سڕبیاو ئیسپانیا‬ ‫به‌گۆڵێك له‌به‌رامبه‌ر سویسرادا‪،‬‬ ‫به‌اڵم هه‌ردووكیان له‌قۆناغ ‌ی دووه‌مدا‬ ‫رووبه‌ڕوو ‌ی دوو هه‌ڵبژارد‌ه ‌ی به‌هێز‬ ‫ب��وون �ه‌و‌ه ك ‌ه ئیسپانیا به‌گۆڵێك‬ ‫له‌پرتوگال‌و ئه‌ڵمانیا ب ‌ه ‪ 1-4‬گۆڵ‬ ‫له‌ئینگلته‌را ‌ی برده‌وه‌‪.‬‬ ‫هه‌رچ ‌ی تواناكان ‌ی ئه‌ڵمانیایه‌‬ ‫زیاتر له‌یارییه‌ك ‌ه ‌ی قۆناغ ‌ی رابردوودا‬ ‫ده‌رك���ه‌وت ك ‌ه ب�ه‌چ��وار گۆڵی بێ‬ ‫وه‌اڵم له‌ئه‌رجه‌نتین ‌ی برده‌وه‌و خۆی‌‬ ‫گه‌یاند‌ه ئه‌م قۆناغه‌‪.‬‬ ‫ب �ه‌اڵم ئیسپانییه‌كان له‌یاری‌‬ ‫رابردوویاندا توش ‌ی گرفت ‌ی گه‌وره‌‬

‫ه��ات��ن �ه‌وه‌‪ ،‬ئ �ه‌م �ه‌ش پ��اش��ئ�ه‌و‌هی‌‬ ‫رووب �ه‌ڕوو ‌ی هه‌ڵبژارد‌ه ‌ی پاراگوایی‬ ‫ب���وون���ه‌وه‌و ئ���ه‌و ه �ه‌ڵ��ب��ژارده‌ی �ه‌‬ ‫ب��ۆ ك �ه‌م��ك��ردن �ه‌و‌ه ‌ی مه‌ترسیی‪،‬‬ ‫ئیسپانیه‌كان‪ ،‬پالنێك ‌ی به‌رگریی‌‬ ‫كوشنده‌یان به‌كارهێنا ك� ‌ه زۆر‬ ‫ب�ه‌گ��ران ‪ 0-1‬ل �ه‌م هه‌ڵبژارده‌ی ‌هی‌‬ ‫ئه‌مریكا ‌ی باشووریان برده‌وه‌‪.‬‬ ‫ژمار‌ه پێوانه‌ییه‌كان‬ ‫چاوه‌ڕێی ئه‌م یارییه‌ن‬ ‫ل����ه‌م ی���اری���ی���ه‌دا چ �ه‌ن��دی��ن‬ ‫ژم����ار‌ه ‌ی پ��ێ��وان�ه‌ی��ی چ��اوه‌ڕوان��ی‌‬ ‫ه �ه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ‌ه به‌تایبه‌تیش‬ ‫ئه‌ڵمانیه‌كان‪ ،‬به‌ئه‌نجامدان ‌ی ئه‌م‬ ‫یاریی ‌ه ئه‌ڵمانیه‌كان ژمار‌ه ‌ی پێوانه‌یی‬ ‫به‌ڕازیل تێكده‌شكێنن‪ ،‬له‌ئه‌نجامدانی‌‬ ‫یاریدا له‌مۆندیال‪ ،‬ك ‌ه پێش ئه‌م‬ ‫یاریی ‌ه هه‌ردوو هه‌ڵبژارد‌ه ‪ 97‬یارییان‬ ‫ئه‌نجامداوه‌‪ ،‬ئه‌ڵمانیا ئه‌م یارییه‌‬ ‫ژماره‌ك ‌ه بۆ ‪ 98‬یار ‌ی به‌رزده‌كاته‌وه‌و‬ ‫یاری داهاتووش ئه‌گه‌ر شكستیش‬ ‫بهێنێت ب�ه‌ئ�ه‌ن��ج��ام��دان� ‌ی یاریی‬ ‫دیاریكردن ‌ی پل ‌ه ‌ی سێی ‌هم‌و چواره‌می‌‬ ‫ده‌یكات ‌ه ‪ 99‬یاری‌‪ ،‬ئه‌م ‌ه جگه‌له‌و‌هی‌‬ ‫ئه‌م یاریی ‌ه ده‌رفه‌تێك ‌ی گه‌وره‌یه‌‬ ‫بۆ میرۆسالڤ كلۆز‌ه ‌ی هێرشبه‌ری‌‬ ‫هه‌ڵبژارد‌ه ‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ گه‌یشتنه‌وه‌‬ ‫به‌گۆڵكار ‌ی مێژوویی مۆندیال كه‌‬ ‫ئه‌ویش رۆن��اڵ��دۆ ‌ی به‌ڕازیلیه‌‪ ،‬كه‌‬ ‫خاوه‌ن ‌ی ‪ 15‬گۆڵه‌‪ ،‬كلۆز‌ه له‌ئێستادا‬ ‫خاوه‌ن ‌ی ‪ 14‬گۆڵه‌و دوو یار ‌ی وه‌ك‬ ‫ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌ستدای ‌ه تائه‌و‌ه ‌ی به‌و‬ ‫ژماره‌ی ‌ه بگاته‌وه‌‪ ،‬یاخود به‌دوو گۆڵ‬ ‫ئه‌و ژمار‌ه پێوانه‌یی ‌ه تێك بشكێنێت‪.‬‬ ‫ی‬ ‫ی بردنه‌و‌ه ‌‬ ‫هه‌روه‌ها له‌حاڵ ‌‬ ‫ئه‌ڵمانیادا‪ ،‬ئ �ه‌و هه‌ڵبژارده‌ی ‌ه‬ ‫ی پ��ێ��وان�ه‌ی��ی دیك ‌ه‬ ‫ژم��اره‌ی��ی �ه‌ك � ‌‬ ‫تۆمارده‌كات‪ ،‬ئه‌ویش گه‌یشتنیان ‌ه‬ ‫ی كۆتایی بۆ هه‌شته‌مین جار‬ ‫به‌یار ‌‬ ‫له‌مێژوودا‪ ،‬ك ‌ه ئێستا له‌گه‌ڵ به‌ڕازیلدا‬ ‫ی‪7‬‬ ‫ی مۆندیاله‌كاندا خاوه‌ن ‌‬ ‫له‌مێژوو ‌‬ ‫جار گه‌یشتن به‌و بۆنه‌یه‌‪ .‬هه‌روه‌ها‬ ‫ه�ه‌ڵ��ب��ژارد‌ه ‌ی ماینشافت خاوه‌نی‌‬

‫ژماره‌یه‌ك ‌ی پێوانه‌یی ‌ه ك ‌ه تائێستا‬ ‫هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك تۆمارینه‌كردووه‌‪،‬‬ ‫ئه‌ویش گه‌یشتن ‌ه به‌قۆناغ ‌ی پێش‬ ‫كۆتایی ب ‌ه ‪ 12‬جار‪.‬‬ ‫ه�ه‌رچ� ‌ی ئیسپانیه‌كان ‌ه له‌م‬ ‫ی��اری��ی�ه‌دا چ��اوه‌ڕوان�� ‌ی یارییه‌كی‌‬ ‫مێژویین ك ‌ه ئه‌ویش گه‌یشتن ‌ه به‌یاری‌‬ ‫كۆتایی مۆندیال‪ ،‬چونك ‌ه پێشتر‬ ‫هه‌رگیز به‌م قۆناغ ‌ه نه‌گه‌یشتوون‪.‬‬ ‫س��ه‌ره‌ڕا ‌ی ئ �ه‌و‌ه ‌ی ئه‌ستێر‌هی‌‬ ‫دیار ‌ی ئه‌م هه‌ڵبژارده‌ی ‌ه ك ‌ه داڤید‬ ‫ڤیای ‌ه چ���اوه‌ڕوان��� ‌ی تۆماركردنی‌‬ ‫ژماریه‌ك ‌ی پێوانه‌یی ناوخۆ ده‌كات‪،‬‬ ‫ئه‌ویش گه‌یشتن ‌ه به‌گۆڵ ‌ی ژمار‌ه ‪ 44‬كه‌‬ ‫پێشتر رائول گۆنزالیز تۆماریكردووه‌‪،‬‬ ‫بۆی ‌ه به‌تۆماركردن ‌ی گۆڵێك له‌الیه‌ن‬ ‫ڤیاوه‌‪ ،‬ئه‌وا به‌و ژماره‌ی ‌ه ‌ی رائول‬ ‫ده‌گاته‌وه‌و به‌تۆماركردن ‌ی ‪ 2‬گۆڵ‬ ‫ژمار‌ه ‌ی ئه‌و ئه‌ستێره‌ی ‌ه ده‌شكێنێت‌و‬ ‫ده‌بێت ‌ه باشترین گۆڵكه‌ر له‌مێژووی‌‬ ‫ئیسپانیادا‪.‬‬ ‫ڤیا ئێستا خاوه‌ن ‌ی ژماره‌یه‌كی‌‬ ‫پێوانه‌یش ‌ه له‌مێژوو ‌ی مۆندیالدا‬ ‫بۆ هه‌ڵبژارده‌ك ‌هی‌‪ ،‬ك ‌ه خاوه‌ن ‌ی ‪8‬‬ ‫گۆڵه‌و پێشتر هیچ ئیسپانیه‌ك ‪8‬‬ ‫گۆڵ ‌ی تۆمار نه‌كردووه‌‪.‬‬ ‫ئیسپانیا و ئه‌ڵمانیا له‌مێژوودا‬ ‫ئ���ه‌م رووب���ه‌ڕووب���ون���ه‌وه‌ی��� ‌هی‌‬ ‫ئ�ه‌م��ش�ه‌و ‌ی ئیسپانیاو ئه‌ڵمانیا‬ ‫له‌مێژوو ‌ی مۆندیاله‌كاندا چواره‌مجاره‌‪،‬‬ ‫ك ‌ه پێشتر ‪ 3‬جار به‌یه‌كگه‌یشتوون‌و‬ ‫دووجار له‌به‌رژه‌وه‌ند ‌ی ئه‌ڵمانیه‌كان‌و‬ ‫جارێكیش یه‌كسانبوون‪.‬‬ ‫ب���ه‌اڵم له‌پاڵه‌وانێت ‌ی جامی‌‬ ‫نه‌ته‌وه‌كان ‌ی ئه‌وروپادا ئیسپانیا دوو‬ ‫بردنه‌و‌ه ‌ی تۆماركردوو‌ه به‌رامبه‌ر‬ ‫به‌بردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌ڵمانیه‌كان‪.‬‬ ‫ب��ه‌ش��ێ��وه‌ی��ه‌ك�� ‌ی گشتیش‬ ‫هه‌ردوو هه‌ڵبژارد‌ه ‪ 20‬جار به‌یه‌ك‬ ‫گه‌یشتوون به‌درێژایی مێژوو‪ ،‬كه‌‬ ‫‪ 8‬جار ئه‌ڵمانیه‌كان سه‌ركه‌وتنیان‬ ‫تۆماركردووه‌و ‪ 6‬جار ئیسپانیه‌كان‪،‬‬ ‫‪ 6‬جاریش یه‌كسانبوون‪.‬‬

‫گواردیۆال خۆڵی كرد ‌ه چاوی رۆژنامه‌نووسان‬ ‫پیپ گواردیۆالی راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی‪ ،‬خۆڵی كرده‌ چاوی‬ ‫رۆژنامه‌نووسان‌و نهێنی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ واڵتی ئه‌فریقای باشوور ئاشكرابوو‪.‬‬ ‫رۆژنامه‌ی ده‌یلی ستاری به‌ریتانی ئه‌وه‌ی باڵوكرده‌وه‌ كه‌ ئامانجی سه‌ره‌كی‬ ‫سه‌ردانه‌كه‌ی گواردیۆالی راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی بۆ واڵتی‬ ‫ئه‌فریقای باشوور‪ ،‬گفتوگۆكردنه‌ له‌گه‌ڵ سیسك فابریگاس بۆ رازیكردنی‬ ‫به‌په‌یوه‌ندیكردن به‌یانه‌كه‌یه‌وه‌‪ .‬به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌‪ ،‬گواردیۆال بۆ ئه‌وه‌‬ ‫سه‌ردانی ئه‌فریقای باشووری كردووه‌‪ ،‬تا فابریگاس رازیبكات‬ ‫واز له‌یانه‌ی ئارسناڵ بهێنێت‌و په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی‬ ‫به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ بكات‪ .‬ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌و راهێنه‌ره‌‬ ‫رایگه‌یاندبوو بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی واڵته‌كه‌ی‬ ‫سه‌ردانی ئه‌فریقای باشووری كردووه‌‪.‬‬

‫‪fabregas‬‬


‫بێرهۆف ره‌خن ‌ه ل ‌ه الم ده‌گرێت‬

‫ژماره ‪،70‬چوارشه‌مم ‌ه‪2010/7/7 ،‬‬

‫ئۆلیڤه‌ر بێرهۆفی به‌ڕێوه‌به‌ری‬ ‫ه �ه‌ڵ��ب��ژارده‌ی ئه‌ڵمانیا‪ ،‬ره‌خنه‌ی‬ ‫ت��ون��دی ل �ه‌ فلیپ الم��ی كاپتنی‬ ‫ه��ه‌ڵ��ب��ژارده‌ی واڵت���ه‌ك���ه‌ی گ��رت‌و‬ ‫لێدوانه‌كانی پرۆتستۆ كرد‪.‬‬ ‫پاشئه‌وه‌ی له‌میانی لێدوانێكیدا‬

‫‪2‬‬

‫رای��گ�ه‌ی��ان��دب��وو ك �ه‌ ئ���اره‌زووی‬ ‫ئ��ه‌وه‌ی هه‌یه‌ پ��ارێ��زگ��اری له‌و‬ ‫به‌رپرسیارێتیه‌ی ب��ك��ات كه‌‬ ‫له‌یاریگایدا به‌وه‌رگرتنی شاره‌ی‬ ‫كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی واڵته‌كه‌ی‬ ‫پێیدراوه‌‪ ،‬فلیپ المی كاپتنی‬

‫ه�ه‌ڵ��ب��ژارده‌ی ئه‌ڵمانیا‪ ،‬له‌الیه‌ن‬ ‫ئۆلیڤه‌ر بێرهۆفی به‌ڕێوه‌به‌ری‬ ‫هه‌ڵبژارده‌كه‌یه‌وه‌ ره‌خنه‌ی توندی‬ ‫لێگیرا‪.‬‬ ‫به‌پێی سه‌رچاوه‌كان‪ ،‬بێرهۆف‬ ‫به‌توندی وه‌اڵمی ئه‌و لێدوانه‌ی المی‬

‫داوه‌ت���ه‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ بۆ‬ ‫ئه‌و نییه‌ لێدوانی له‌وجۆره‌ بدات‬ ‫له‌كاتێكدا هیوا زۆره‌ به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی‬ ‫مایكڵ باالك‪.‬‬ ‫بێرهۆف له‌میانی لێدوانێكیدا‬ ‫رایگه‌یاندووه‌ كه‌ لێدوانه‌كه‌ی المی‬ ‫ه�ه‌م��ووان��ی نیگه‌ران ك���ردووه‌و‬ ‫دوپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌‬ ‫ئه‌و یاریزانه‌ به‌خۆیدا بچێته‌وه‌‪.‬‬

‫نامه‌ی پیرۆزبایی بۆ شكستی به‌ڕازیل ناردوو ‌ه‬

‫شڤانشتایگه‌ر‪ :‬ئیسپانیا به‌ده‌ردی ئه‌رجه‌نتین ده‌به‌ین‬

‫باستیان شڤانشتایگه‌ری ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا‪،‬‬ ‫پێیوایه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ی ئینگلته‌راو ئه‌رجه‌نتین‪ ،‬شكست‬ ‫به‌هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌هێنن‌و خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه‌ یاری‬ ‫كۆتایی مۆندیال‪.‬‬ ‫له‌میانی دیدارێكیدا ل�ه‌گ�ه‌ڵ سایتی فیفا‪ ،‬باستیان‬ ‫شڤانشتایگه‌ری ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا ئ�ه‌وه‌ی‬ ‫راگه‌یاند كه‌ سه‌ركه‌وتنیان له‌یاری كۆتایی مۆندیال زۆر نزیكه‌و‬ ‫به‌هه‌مان شێوه‌ی تێكشكاندنی ئه‌رجه‌نتین‌و ئینگلته‌را‪ ،‬چۆك‬ ‫به‌ئیسپانیاش داده‌ده‌ن‪.‬‬ ‫یاریزانی ناوبراو ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ به‌هۆی كرانه‌ده‌ره‌وه‌ی‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا له‌مۆندیال‪ ،‬پیرۆزبایی له‌ هاوڕێكانی‬ ‫كردووه‌ له‌هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا‪.‬‬ ‫ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌دیداره‌كه‌‪:‬‬ ‫فیفا‪ :‬سه‌ركه‌وتنی ئه‌ڵمانیا‪ ،‬به‌سه‌ر ئینگلته‌راو ئه‌رجه‌نتین‌و‬ ‫گه‌یشتنی بۆ قۆناغی پێش كۆتایی مۆندیال‪ ،‬كه‌شی نێو‬ ‫یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه‌تی چی لێكردووه‌؟‬ ‫شڤانشتایگه‌ر‪ :‬زۆر ئاساییه‌و هه‌موو یاریزانان دڵخۆشن به‌و‬ ‫دوو سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌‪.‬‬ ‫فیفا‪ :‬ئه‌م گه‌شه‌كردنه‌ی ئه‌ڵمانیا چۆن ده‌بینیت ك ‌ه‬ ‫بچوكترین پێكهاته‌یه‌ له‌وه‌ته‌ی ساڵی ‪ 1970‬هه‌یه‌ له‌ڕووی‬ ‫ته‌مه‌نی یاریزانان؟‬ ‫شڤانشتایگه‌ر‪ :‬ئێمه‌ خاوه‌نی كۆمه‌ڵه‌ یاریزانێكین كه‌ توانای‬ ‫ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ تۆپ بكه‌ن‌و بااڵده‌ستی خۆیان‬

‫له‌یاریگادا بنوێنن‪ ،‬به‌و شێوه‌یه‌ یاری ده‌كه‌ین تا كۆتا خوله‌ك‬ ‫كه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ ده‌ستمانپێكردووه‌‪ ،‬حه‌تا ئه‌گه‌ر سی گۆڵ یان‬ ‫زیاتر تۆماربكه‌ین‪ ،‬ناوه‌ستین‌و له‌هێرش به‌رده‌وام ده‌بین‪ ،‬كه‌س‬ ‫بڕوای نه‌ده‌كرد به‌وشێوه‌یه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنین‪ ،‬پێموای ‌ه‬ ‫ئه‌مه‌ باشترین پێكهاته‌یه‌ له‌وه‌ته‌ی كه‌ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌كه‌م‪.‬‬ ‫فیفا‪ :‬رۆڵی یواكیم لۆف چییه‌ له‌و سه‌ركه‌وتنه‌؟‬ ‫شڤانشتایگه‌ر‪ :‬ئ �ه‌وه‌ راهێنه‌رێكی گ �ه‌وره‌ی �ه‌‪ ،‬ئ�ه‌و زۆر‬ ‫سه‌ركه‌وتووه‌ له‌ئاماده‌كردنمان‪ ،‬به‌رامبه‌ر ئه‌رجه‌نتین ده‌مانزانی‬ ‫ده‌بێت وازیان لێبهێنین تاكاتێكی دیاریكراو یاری ده‌كه‌ن‪ ،‬به‌اڵم‬ ‫به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش ده‌ركه‌وتین‌و هه‌وڵماندا زۆرێك له‌وتۆپان ‌ه‬ ‫بگێڕینه‌وه‌ كه‌ رووبه‌ڕوومان دێت‌و دواتر هێرش بكه‌ین‪ ،‬له‌مه‌شدا‬ ‫سه‌ركه‌وتین‌و ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌مان دوچاری شكستكرد‪.‬‬ ‫فیفا‪ :‬له‌یاری كۆتایی یۆرۆی ‪ 2008‬دوچاری شكستبوونه‌وه‌و‬ ‫جامه‌كه‌تان بۆ ئیسپانیا له‌ده‌ستدا‪ ،‬هه‌ستت چۆنه‌ له‌ئێستاداو‬ ‫بیر له‌تۆڵه‌ ناكه‌یته‌وه‌؟‬ ‫شڤانشتایگه‌ر‪ :‬ئێمه‌ بیر له‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ تۆڵه‌ی ئه‌و‬ ‫شكسته‌ بكه‌ینه‌وه‌‪ ،‬ئیسپانیا له‌وكاته‌دا زۆر به‌هێزبوو‪ ،‬ئێم ‌ه‬ ‫چانسی ئه‌وه‌مان هه‌بوو نازناوه‌كه‌ به‌ده‌ستبهێنین‪ ،‬به‌اڵم‬ ‫نه‌كرا‪ ،‬ئه‌وه‌ زۆر نیگه‌رانی كردین‪ ،‬ئه‌وكاته‌ هێزو توانای‬ ‫ته‌واوه‌تیمان نه‌بوو‪ ،‬به‌اڵم ئێستا جیاوازه‌و پێویسته‌ ئه‌و ‌ه‬ ‫له‌بیر بكه‌ین‌و بردنه‌وه‌ بكه‌ینه‌ ئامانج‌و بیر له‌یاری كۆتایی‬ ‫بكه‌ینه‌وه‌‪ ،‬هه‌موو یاریزانمان چاویان له‌وه‌یه‌ ئه‌و ئاوات ‌ه‬ ‫به‌دیبهێنن‪.‬‬

‫فیفا‪ :‬چ��ۆن یاریزانه‌ ن���اودارو به‌تواناكانی‬ ‫ئیسپانیا راده‌گرن؟‬ ‫شڤانشتایگه‌ر‪ :‬چۆن یاریزانانی ئه‌رجه‌نتین‌و‬ ‫ئینگلته‌رامان راگ��رت به‌و شێوه‌یه‌ش بۆ ئه‌وان‬ ‫واده‌كه‌ین‪ ،‬ئێمه‌ ده‌زانین ئه‌وان هه‌ڵبژارده‌یه‌كی‬ ‫به‌هێزن‪ ،‬به‌اڵم خاڵی الوازیان هه‌یه‌و ده‌بێت ئه‌و ‌ه‬ ‫بقۆزینه‌وه‌‪.‬‬ ‫فیفا‪ :‬ده‌وترێت شڤانشتایگه‌ر هانده‌ری‬ ‫هۆڵه‌ندایه‌و ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ی خۆشده‌وێت‪،‬‬ ‫ئ �ه‌وی��ش ب �ه‌ه��ۆی ئ���ه‌وه‌ی ب��اپ��ی��ره‌ گ���ه‌وره‌ی‬ ‫هۆڵه‌ندییه‌‪ ،‬ئێستاش هه‌روایه‌؟‬ ‫شڤانشتایگه‌ر‪ :‬به‌ڵێ راسته‌ من هانده‌رێكی‬ ‫سه‌رسه‌ختی ه �ه‌ڵ��ب��ژارده‌ی هۆڵه‌ندابووم‪،‬‬ ‫به‌تایبه‌ت ئه‌وكاته‌ی ڤان باستن یاریزان بوو‪،‬‬ ‫هۆڵه‌ندا واڵتێكی بچوكه‌‪ ،‬ب��ه‌اڵم هه‌میش ‌ه‬ ‫ی��اری��زان��ی گ����ه‌وره‌ی ت��ێ��دا ده‌رده‌ك���ه‌وێ���ت‪،‬‬ ‫هه‌ندێكیان له‌یانه‌كه‌ی ئێمه‌دا هه‌ن‌و ئاستیان‬ ‫ز ۆ ر ‌ه‬ ‫زۆر ب��ه‌رزه‌‪ ،‬به‌وێنه‌ی رۆب��ن‌و بۆمڵ هیوامان‬ ‫له‌یاری كۆتاییدا رووب���ه‌ڕووی یه‌كتری ببینه‌وه‌‪ ،‬به‌اڵم‬ ‫پێویسته‌ ئێستا بیر له‌ئیسپانیا بكه‌ینه‌وه‌‪.‬‬ ‫فیفا‪ :‬تا ئێستا په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت ماوه‌؟‬ ‫شڤانشتایگه‌ر‪ :‬به‌ڵێ‪ ،‬پاشئه‌وه‌ی له‌به‌ڕازیلیان برده‌وه‌‪،‬‬ ‫نامه‌ی پیرۆزباییم بۆ ناردن‪ ،‬هه‌میشه‌ په‌یوه‌ندییان پێوه‌ده‌كه‌م‪.‬‬

‫شنایده‌ر چاوی له‌سه‌ره‌ لیۆناردۆ له‌به‌ڕازیل نزیكه‌‬ ‫ی����ان����ه‌ی‌ م��ان��چ��س��ت��ه‌ر‬ ‫یونایتدی ئینگلیزی له‌هه‌وڵی‌‬ ‫پ��ه‌ل��ك��ێ��ش��ك��ردن��ی‌ وی��س��ل �ی‌‬ ‫شنایده‌ری‌ هۆڵه‌ندیدایه‌و بۆ‬ ‫ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گرێبه‌ستێكی‌‬ ‫سه‌رنجڕاكێشی‌ ئاماده‌كردووه‌‪.‬‬ ‫له‌مباره‌وه‌ رۆژنامه‌ی‌ ده‌یلی‌‬ ‫میلی‌ ئینگلیزی‌ باڵویكرده‌وه‌‬ ‫ك���ه‌ ئ �ه‌ل��ێ��ك��س ف��ێ��رگ��س��ۆن�ی‌‬ ‫راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌ر‬ ‫یونایتد‪ ،‬ئ��ی��داره‌ی‌ یانه‌كه‌ی‌‬ ‫ئ���اگ���ادارك���ردووه‌ت���ه‌وه‌ پ��اش‬ ‫كۆتاییهاتنی‌ مۆندیال راسته‌وخۆ‬ ‫بكه‌ونه‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌‬ ‫ئینته‌ر میالنی ئیتاڵی بۆ كڕینی‌‬ ‫ویسلی‌ شنایده‌ری‌ هۆڵه‌ندی‌‪،‬‬ ‫تائه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ پۆڵ سكۆڵزی‌‬ ‫ئ�ه‌س��ت��ێ��ره‌ی‌ هێڵی‌ ن��اوه‌ن��دی‌‬ ‫بۆ بگرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌م یاریزانه‌‬ ‫بڕیاریداوه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ دوایین‬ ‫وه‌رزی‌ یاریكردنی‌ بێت‪.‬‬ ‫رۆژن���ام���ه‌ك���ه‌ ئ���ام���اژه‌ی‬ ‫به‌وه‌شداوه‌ كه‌ ئیداره‌ی‌ یانه‌كه‌‬ ‫توانیویانه‌ بگه‌نه‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی‌‬

‫فێرگسۆن باشترین كه‌سێكی‌‬ ‫بۆ شوێنی‌ سكۆڵز دۆزیوه‌ته‌و ‌ه‬ ‫كه‌ بتوانێت به‌پێدانی‌ پاسی‬ ‫نمونه‌یی هاوكارێكی‌ باشبێت‬ ‫بۆ وای��ن رۆن �ی‌ هێرشبه‌ریان‪،‬‬ ‫بۆیه‌ بڕی‌ ‪ 25‬هه‌زار یۆرۆیان بۆ‬ ‫ئه‌م گرێبه‌سته‌ ئاماده‌كردووه‌و‬ ‫ئاماده‌ی‌ زیادكردنیشین له‌حاڵی‌‬ ‫رازی��ن �ه‌ب��وون �ی‌ ئ��ی��ن��ت�ه‌ردا بۆ‬ ‫فرۆشتنی‌ ناوبراو‪.‬‬ ‫س���ه‌رچ���اوه‌ك���ه‌ ئ��ه‌وه‌ش��ی‬ ‫باڵوكرده‌وه‌ كه‌ پێده‌چێت ئینته‌ر‬ ‫میالن رازیبێت به‌فرۆشتنی‌‬ ‫شنایده‌ر‪ ،‬ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ ئه‌و‬ ‫قازانجه‌ی‌ له‌م یاریزانه‌ ده‌یكات‬ ‫ك��ه‌ وه‌رزی‌ پ��ێ��ش��وو ب��ه‌ ‪13‬‬ ‫ملیۆن یۆرۆ له‌ریاڵ مه‌دریده‌وه‌‬ ‫په‌لكێشی‌ ك��ردووه‌‪ ،‬كه‌ زیاتر‬ ‫له‌نرخی‌ خۆی‌ قازانج ده‌كه‌ن‪،‬‬ ‫جگه‌له‌و ده‌نگۆیانه‌ی‌ كه‌ باس‬ ‫له‌وه‌ده‌كه‌ن بینیتێز ده‌یه‌وێت‬ ‫به‌و پاره‌یه‌ی‌ شنایده‌ر چه‌ند‬ ‫یاریزانێكی‌ یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ‬ ‫بكڕێت‪.‬‬

‫نهێنییه‌كه‌ی رۆبینیۆ ئاشكرابوو‬ ‫نهێنییه‌كه‌ی رۆبینیۆی به‌ڕازیلی‌و هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی‬ ‫ئاشكرابوو‪ ،‬ك ‌ه بڕیاریدابوو له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایبگه‌یه‌نێت‪ .‬رۆژنامه‌ی ماركای‬ ‫ئیسپانی باڵویكرده‌و‌ه ك ‌ه ئه‌و یانه‌یه‌ی رۆبینیۆی به‌ڕازیلی‌و هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر‬ ‫سیتی بۆی ده‌چێت‪ ،‬یانه‌ی ڤاالنسیایه‌و بڕیار‌ه له‌ئانیده‌یه‌كی نزیكدا رێكکه‌وتن له‌نێوان‬ ‫هه‌ردوو یانه‌دا بكرێت بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌‪ .‬به‌پێی سه‌رچاوه‌ك ‌ه یانه‌ی ڤاالنسیا‬ ‫له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دای ‌ه ئه‌و یاریزان ‌ه په‌لكێش بكات‌و بۆ ئه‌وه‌ش بۆندێكی پێشكه‌شی یانه‌‬ ‫ئینگلیزییه‌ك ‌ه كردوو‌ه ك ‌ه تێیدا ئه‌و‌ه هاتوو‌ه ئه‌و یاریزانه‌یان بۆ ماوه‌ی یه‌ك‬ ‫ساڵ ده‌وێت‪ .‬سه‌رچاوه‌ك ‌ه ئه‌وه‌ی باڵوكردووه‌ته‌و‌ه ك ‌ه یانه‌ی مانچسته‌ر‬ ‫سیتی ئاماده‌ی ‌ه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزان ‌ه بێت به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و بڕه‌ی‬ ‫بۆ بگه‌ڕێته‌و‌ه ك ‌ه له‌كڕینیدا به‌خه‌رجیداوه‌‪ .‬پێشتر رۆبینیۆ رایگه‌یاندبوو كه‌‬ ‫له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌و‌ه ئاشكرا ده‌كات ك ‌ه له‌م وه‌رزه‌دا یاری بۆ چ یانه‌یه‌ك‬ ‫ده‌كات‪.‬‬

‫‪robinho‬‬

‫لیۆناردۆ ‌ی راهێنه‌ر ‌ی پێشوو ‌ی یان ‌ه ‌ی ئ ‌ه ‌ی سی میالن ‌ی‬ ‫ئیتاڵ ‌ی له‌راهێنان ‌ی هه‌ڵبژارد‌ه ‌ی به‌ڕازیل نزیكبووه‌ته‌وه‌‪،‬‬ ‫ئه‌مه‌ش به‌هۆ ‌ی ئه‌و‌ه ‌ی سكۆالر ‌ی به‌هۆ ‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یه‌و‌ه‬ ‫له‌گه‌ڵ پالمیراسدا ناتوانێت ئه‌و به‌رپرسیارێتی ‌ه وه‌ربگرێت‪.‬‬ ‫له‌مباره‌و‌ه ته‌له‌فزیۆن ‌ی ‪‌ ASBN‬ی به‌ڕازیل ‌ی‬ ‫له‌سه‌رچاوه‌یه‌ك ‌ی ناو یه‌كێت ‌ی تۆپی پێ ‌ی واڵته‌كه‌یه‌و‌ه‬ ‫باڵویكرده‌و‌ه ك ‌ه به‌ڕێژ‌ه ‌ی ‪ %90‬لیۆناردۆ ‌ی راهێنه‌ر ‌ی‬ ‫پێشوو ‌ی میالن ‌ی ئیتاڵ ‌ی له‌وه‌رگرتن ‌ی پۆست ‌ی راهێنان ‌ی‬ ‫هه‌ڵبژارد‌ه ‌ی به‌ڕازیل نزیكبووه‌ته‌وه‌‪ ،‬ئه‌مه‌ش به‌هۆ ‌ی‬ ‫ئه‌و په‌یوه‌ندیی ‌ه باش ‌ه ‌ی ئه‌م راهێنه‌ر‌ه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك‌و‬ ‫ئه‌ندامان ‌ی یه‌كێت ‌ی تۆپی پێ ‌ی واڵته‌كه‌یدا هه‌یه‌تی‌‪.‬‬ ‫‪ ASBN‬ئه‌وه‌شی باڵوكرده‌و‌ه ك ‌ه ته‌نها رێگرێك‬ ‫له‌به‌رده‌م دانان ‌ی سكۆالری بۆ وه‌رگرتن ‌ی پۆست ‌ی‬ ‫راهێنان ‌ی به‌ڕازیل ئه‌و گرێبه‌ست ‌ه نوێیه‌ی ‌ه ك ‌ه ئه‌م‬ ‫راهێنه‌ر‌ه به‌ئه‌زموون ‌ه له‌گه‌ڵ یان ‌ه ‌ی پالمیراسدا هه‌یه‌تی‌‌و‬ ‫ئه‌و یانه‌ی ‌ه رازینی ‌ه به‌ده‌ستبه‌رداربوون له‌و راهێنه‌ره‌‪.‬‬ ‫سه‌رچاوه‌ك ‌ه ئه‌و‌ه ‌ی باڵوكرده‌و‌ه ك ‌ه به‌بۆچون ‌ی یه‌كێت ‌ی‬ ‫تۆپی پێ ‌ی به‌ڕازیل ‌ی لیۆناردۆ باشترین جێگره‌وه‌ی ‌ه بۆ‬ ‫كارلۆس دۆنگا‪ ،‬ئه‌مه‌ش به‌هۆ ‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندی ‌ه باش ‌ه ‌ی‬ ‫ئه‌م راهێنه‌ر‌ه له‌گه‌ڵ هه‌موو یاریزانان ‌ی به‌ڕازیلدا هه‌یه‌تی‌‪،‬‬ ‫ئه‌م ‌ه جگه‌له‌و په‌یوه‌ندیی ‌ه دۆستانان ‌ه ‌ی ئه‌م راهێنه‌ر‌ه‬ ‫له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوساندا هه‌یه‌تی‌‪ ،‬ك ‌ه دۆنگا جگه‌ل ‌ه‬ ‫خراپی په‌یوه‌ندیه‌كان ‌ی به‌هه‌ندێك یاریزانه‌وه‌‪،‬‬ ‫له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسانیشدا په‌یوه‌ند ‌ی خراپبوو‪.‬‬

‫فۆرالن ناگه‌ڕێته‌وه‌‬ ‫دیگۆ فۆرالنی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای‪ ،‬ئاماده‌نیی ‌ه جارێكیتر بگه‌ڕێته‌وه‌‬ ‫خولی ئینگلیزی‌و نایه‌وێت له‌و خوله‌دا یاری بكات‪ .‬ئاشئه‌وه‌ی میدیاكان ئه‌وه‌یان باڵوكرده‌و‌ه‬ ‫ك ‌ه یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی به‌نیاز‌ه دیگۆ فۆرالنی ئۆرۆگوای‌و هێرشبه‌ری‬ ‫یانه‌ی ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی بگه‌ڕێنێته‌و‌ه خولی پریمه‌رلیگا‪ ،‬یاریزانی‬ ‫ناوبراو ره‌تیكرده‌و‌ه ك ‌ه جارێكیتر یاری له‌و خوله‌دا بكات‪ .‬له‌مباره‌و‌ه سه‌رچاوه‌‬ ‫رۆژنامه‌وانییه‌كان ئه‌وه‌یان باڵوكرده‌و‌ه ك ‌ه فۆرالن رایگه‌یاندوو‌ه نایه‌وێت به‌هیچ‬ ‫شێوه‌یه‌ك ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی جێبهێڵێت‌و رووبكات ‌ه خولی ئینگلیزی‪ .‬فۆرالن‬ ‫ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوو‌ه ك ‌ه له‌یانه‌كه‌یدا زۆر ئاسوده‌و خۆشحاڵه‌و تائێستا بیری‬ ‫له‌و‌ه نه‌كردووه‌ته‌و‌ه ریزه‌كانی جێبهێڵێت‪ .‬ئاماژه‌ی به‌وه‌شداو‌ه ك ‌ه گه‌ڕانه‌وه‌ی‬ ‫بۆ خولی ئینگلیزی مه‌حاڵه‌‪ ،‬چونك ‌ه ب ‌ه وته‌ی ئه‌و خولی ئیسپانی باشترین خولی‬ ‫جیهانه‌و پێیخۆش ‌ه به‌رده‌وام له‌و خوله‌دا یاریبكات‪.‬‬

‫‪forlan‬‬


‫‪No. 70‬‬

‫چوارشه‌ممه‌‪2010/7/7 ،‬‬

‫ی تێلیگراف‬ ‫ی سول ‌‬ ‫خاوه‌نی ئیمتیاز‪ :‬كۆمپانیا ‌‬ ‫سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن‪ :‬ئیدریس عومه‌ر‬ ‫به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ریی‪ :‬لوقمان عومه‌ر‬

‫ی سالم‪،‬‬ ‫ی شاڕێ ‌‬ ‫ی كوردستان‪ ،‬سلێمان ‌‬ ‫هه‌رێم ‌‬ ‫ی پێنجه‌م به‌رامبه‌ر‬ ‫ی میران‪ ،‬نهۆم ‌‬ ‫ته‌الر ‌‬ ‫به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‬ ‫‪0533187811 - 0533184771‬‬

‫تۆرێس شكستی‬ ‫به‌هه‌وڵه‌كانی چێڵسی هێنا‬

‫رۆژنامه‌نووس ‌ی دز‬ ‫له‌كوردستان نییه‌‬

‫یانه‌ی‌ چێڵسی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ چڕكردووه‌ته‌وه‌ بۆ په‌لكێشكردنی‌ فیرناندۆ تۆرێسی‬ ‫ئیسپانی‌و پاش سه‌رنه‌گرتنی‌ دانیشتنی‌ یه‌كه‌م له‌گه‌ڵیدا‪ ،‬بڕیاری‌ دوباره‌كردنه‌وه‌ی‌‬ ‫دانیشتنه‌كان ده‌ده‌ن‪.‬‬ ‫رۆژنامه‌ ئینگلیزییه‌كان باڵویانكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌برامۆڤیجی‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ چێڵسی‌‬ ‫له‌باشووری‌ ئه‌فریقا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و نه‌یتوانیوه‌ بگاته‌ رێكه‌وتنی‌ كۆتایی له‌گه‌ڵ تۆرێسدا‪،‬‬ ‫ئه‌مه‌ش پاشئه‌وه‌ی‌ ئه‌م ملیاردێره‌ بۆ رازیكردنی‌ ئه‌و یاریزانه‌ گه‌یشتبووه‌ واڵتی رێكخه‌ری‬ ‫مۆندیال‪.‬‬ ‫له‌مباره‌وه‌ رۆژنامه‌ی‌ تێلیگراف باڵویكرده‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌برامۆڤیج له‌گه‌ڵ به‌رپرسی‬ ‫كاره‌كانی‌ تۆرێسدا بڕیاریداوه‌ پاشئه‌وه‌ی‌ له‌هه‌وڵی‌ یه‌كه‌مدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون‪،‬‬ ‫دانیشتنی‌ دووه‌م له‌ له‌نده‌ن ئه‌نجامبده‌ن تائه‌وه‌ی‌ تۆرێس رازیبكه‌ن بۆ په‌یوه‌ندیكردن‬ ‫به‌ریزه‌كانی‌ یانه‌ی‌ چێڵسی پاڵه‌وانی‌ وه‌رزی‌ رابردوی‌ خولی‌ ئینگلیزیه‌وه‌‪ ،‬كه‌ ئه‌م یانه‌یه‌‬ ‫بۆ ئه‌و گرێبه‌سته‌ بڕی‌ ‪ 50‬ملیۆن جونه‌ی‌ ئیسته‌رلینی‌ داناوه‌‪.‬‬ ‫زۆرێكیش له‌سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ كه‌ هۆكاری‌ سه‌رنه‌گرتنی‌ رێكه‌وتنی‌‬ ‫ئه‌برامۆڤیج له‌گه‌ڵ فیرناندۆ تۆرێسدا بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ئه‌م هێرشبه‌ره‌ رازینه‌بووه‌‬ ‫له‌ئێستادا بیر له‌هیچ شتێك بكاته‌وه‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ نه‌بێت كه‌ بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و رووبه‌ڕووی‌‬ ‫هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌ڵمانیا ببنه‌وه‌‪.‬‬

‫به‌همه‌ن غه‌ریب‬

‫له‌ژمار‌ه ‪‌ 69‬ی رۆژنام ‌ه ‌ی یاریی‬ ‫رۆژ ‌ی سێشه‌مه‌دا‪ ،‬كه‌سێك ‌ی به‌ڕێز‬ ‫به‌ناو ‌ی كامه‌ران عه‌لییه‌و‌ه له‌ستوون ‌ی‬ ‫گێم ‌ی سێهه‌مدا بابه‌تێك ‌ی نوسیوه‌‌و‬ ‫به‌داخه‌و‌ه چه‌ند رۆژنامه‌یه‌ك ده‌كات‬ ‫ب ‌ه "دز" من وه‌ك ئه‌ندام ‌ی ده‌ست ‌ه ‌ی‬ ‫نوسه‌ران ‌ی رۆژنام ‌ه ‌ی نالیاسپۆرت‬ ‫وه‌اڵم ‌ی كاك ‌ی نووسه‌ر ناده‌مه‌وه‌‪،‬‬ ‫وه‌ك رۆژنامه‌نوسێك وه‌اڵم ‌ی‬ ‫ده‌ده‌مه‌وه‌‪ .‬سه‌ره‌تا كاك ‌ی نوسه‌ر‬ ‫هه‌موومان ‌ی كردوو‌ه به‌دز‪ ،‬به‌اڵم‬ ‫به‌داخه‌و‌ه ك ‌ه كه‌سێك ‌ی هاوشاره‌ك ‌ه ‌ی‬ ‫خۆمان به‌وشێوه‌ی ‌ه ره‌فتارمان‬ ‫له‌گه‌ڵ ده‌كات‪ .‬برا گیان ئه‌و‌ه دز ‌ی‬ ‫نیی ‌ه ئه‌گه‌ر له‌بوارێك ‌ی به‌رته‌سك ‌ی‬ ‫سه‌رچاوه‌كاندا‪ ،‬كۆمه‌ڵێك هه‌واڵ ‌ی‬ ‫دیاریكراو هه‌بێت‌و ئێمه‌ش وه‌ك‬ ‫وه‌رگێر كارده‌كه‌ین‪ ،‬ئه‌م ‌ه هه‌موو‬ ‫رۆژنامه‌كان ده‌گرێته‌و‌ه به‌ر‌هش‌و‬ ‫سپیه‌وه‌‪ ،‬كه‌سیش ماف ‌ی ئه‌و‌ه ‌ی نیی ‌ه‬ ‫پۆز ‌ی سه‌بقمان به‌سه‌ردا لێبدات‪،‬‬ ‫چونك ‌ه ئه‌گه‌ر خه‌ت ‌ی ئینته‌رنێت‬ ‫شه‌وێك نه‌بێت‪ ،‬ئه‌وا به‌رۆژنام ‌ه ‌ی‬ ‫یارییشه‌وه‌‪ ،‬هیچ رۆژنامه‌یه‌ك‬ ‫ده‌رناچێت‪ ،‬ئیتر پێویست ناكات‬ ‫كاك ‌ه كامه‌ران بمانكات به‌دز‪.‬‬ ‫له‌به‌شێك ‌ی تردا باس ‌ی‬ ‫مانشێت ده‌كات‪ ،‬براگیان‪ ،‬هه‌مو‬ ‫رۆژنامه‌یه‌ك خوێنه‌ر ‌ی خۆ ‌ی‬ ‫هه‌یه‌‪ ،‬بۆی ‌ه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌واڵێك‬ ‫له‌رۆژنامه‌یه‌كدا هه‌بێت ئاسایی ‌ه‬ ‫ئه‌گه‌ر به‌یان ‌ی له‌رۆژنامه‌یه‌ك ‌ی‬ ‫تردا هه‌بێت‪ ،‬به‌اڵم به‌و مه‌رج ‌ه ‌ی‬ ‫له‌سه‌ر ئه‌و تایپ ‌ی نه‌كات‪ ،‬ك ‌ه‬ ‫ئه‌مه‌شیان پێی ناوترێت دزی‌‪،‬‬ ‫به‌ڵكو ده‌چێت ‌ه ریز ‌ی به‌ڕێكردن‌و‬ ‫هه‌ست نه‌كردن به‌به‌رپرسیارێتی‌‪.‬‬ ‫به‌اڵم ئه‌گه‌ر هه‌واڵێك دوا ‌ی دوو‬ ‫رۆژ له‌رۆژنامه‌یه‌كیتر باڵوبكرێته‌وه‌‪،‬‬ ‫ئه‌مه‌یان ده‌كه‌وێت ‌ه ریز ‌ی‬ ‫بێئاگانه‌بون‌و چاودێر ‌ی نه‌كردنی‌‬ ‫رۆژنامه‌كان ‌ی تر‪ ،‬ك ‌ه پێویست ‌ه‬ ‫هه‌مو رۆژنامه‌نووس ‌ه وه‌رزشییه‌كان‬ ‫له‌م كاته‌دا ئه‌و‌ه بكه‌ن‪ ،‬به‌اڵم‬ ‫له‌و باوه‌ڕه‌دام ك ‌ه له‌م كاته‌دا‬ ‫رۆژنامه‌نوسان هێند‌ه سه‌رقاڵن‪،‬‬ ‫سه‌ری ئه‌وه‌یان ناپه‌رژێت به‌ئاگابن‬ ‫له‌رۆژنامه‌كان ‌ی تر‪ ،‬به‌اڵم كاك ‌ه‬ ‫گیان دڵنیاتده‌كه‌مه‌و‌ه ك ‌ه به‌و‬ ‫نووسینه‌ت كه‌وتویت ‌ه هه‌ڵه‌وه‌‪،‬‬ ‫چونك ‌ه ئه‌و رۆژنامان ‌ه ‌ی تۆ به‌نمون ‌ه‬ ‫هێناوتنه‌ته‌وه‌‪ ،‬كه‌سانێك كار ‌ی‬ ‫تێدا ده‌كه‌ن‪ ،‬ك ‌ه زۆر به‌توانان‌و‬ ‫ویژدانیان قبوڵ ‌ی ناكات هه‌واڵ‬ ‫له‌رۆژنامه‌یه‌ك ‌ی تر ببه‌ن‪ .‬براكه‌م ئه‌و‬ ‫سه‌رچاوه‌ی ‌ه ‌ی باشترین رۆژنام ‌ه ‌ی‬ ‫وه‌رزش ‌ی كوردستان هه‌یه‌تی‌‪ ،‬بروا‬ ‫بكه‌م هه‌موو رۆژنامه‌كان هه‌یانه‌‪،‬‬ ‫به‌اڵم ده‌بێت تۆزێك سه‌لیق ‌ه ‌ی تێدا‬ ‫به‌كاربهێنیت‌و جوانترین هه‌واڵ‬ ‫پێشكه‌ش ‌ی خوێنه‌ران بكه‌یت‪،‬‬ ‫ئه‌گینا كه‌سمان نه‌بین ‌ی له‌ئه‌فریقاو‌ه‬ ‫راپۆرتێك یان چاوپێكه‌وتنێك ‌ی‬ ‫تایبه‌ت ‌ی بكات‌و له‌رۆژنامه‌كه‌یدا‬ ‫باڵویبكاته‌وه‌‪ ،‬بۆی ‌ه له‌ته‌خشتمان‬ ‫تێمه‌گره‌وه‌‌و باهه‌موومان‬ ‫ده‌ست له‌ناو ده‌ست بین‌و بار ‌ی‬ ‫خوار ‌ی رۆژنامه‌نوسان ‌ی وه‌رزش ‌ی‬ ‫راستبكه‌ینه‌وه‌‪ ،‬نه‌ك بمانكه‌یت به‌دز‪.‬‬

‫‪www.destur.net‬‬ ‫‪yary@destur.net‬‬

‫به‌رشه‌لۆنه‌‪ ،‬شیگرینسكی راهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسا سزای كه‌س نادات‬

‫ره‌وانه‌ی یانه‌كه‌ی كرده‌وه‌‬

‫یان ‌ه ‌ی به‌رشه‌لۆن ‌هی‌‬ ‫ئیسپان ‌ی ده‌س���ت���ب���ه‌ردار ‌ی‬ ‫شیگرینسك ‌ی ئۆكران ‌ی بوو و ئه‌و‬ ‫ب�ه‌رگ��ری��ك��ار‌ه ‌ی ره‌وان��� ‌ه ‌ی واڵت�ه‌ك� ‌هی‌‬ ‫ك��رده‌وه‌‪ .‬له‌مباره‌و‌ه یان ‌ه ‌ی شاختار‬ ‫دۆنیتیسك ‌ی ئۆكران ‌ی له‌به‌یانێكی‌‬ ‫فه‌رمیدا ك ‌ه له‌سه‌ر پێگ ‌ه ‌ی فه‌رم ‌ی خۆی‌‬ ‫له‌سه‌ر تۆڕ ‌ی ئینته‌رنێت باڵویكرده‌وه‌‪،‬‬ ‫ئه‌وه‌ی رایگه‌یاندوو‌ه ك ‌ه گه‌یشتوونه‌ته‌‬ ‫رێكه‌وتن ‌ی كۆتایی ل�ه‌گ�ه‌ڵ یان ‌هی‌‬ ‫به‌رشه‌لۆن ‌ه به‌بڕ ‌ی ‪ 15‬ملیۆن یۆرۆ‬ ‫دیمیترۆ شیگرینسكی به‌رگریكاری‌‬ ‫پێشو ‌ی یانه‌كه‌یان بگه‌ڕێته‌و‌ه نێو‬ ‫ریزه‌كانی یانه‌كه‌یان‪ ،‬ك ‌ه وه‌رزی‌‬ ‫راب���ردوو ب�ه‌ب��ڕ ‌ی ‪ 25‬ملیۆن ی��ۆرۆ‬ ‫به‌یان ‌ه ‌ی به‌رشه‌لۆن ‌ه ‌ی پاڵه‌وان ‌ی خولی‌‬ ‫ئیسپانیا فرۆشرابوو‪.‬‬ ‫له‌به‌یانه‌كه‌دا ئ �ه‌و‌ه هاتوو كه‌‬ ‫ئه‌م گرێبه‌ست ‌ه بۆ گه‌ڕانه‌و‌ه ‌ی یانه‌كه‌‬ ‫بۆ كێبڕكێكان ‌ی له‌خول ‌ه ئه‌وروپیه‌كاندا‬ ‫گرنگ ‌ی زۆر ‌ی هه‌ی ‌ه ك ‌ه له‌ساڵ ‌ی ‪ 2009‬دا‬ ‫هاوكار ‌ی زۆر ‌ی كردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌‬ ‫جام ‌ی یه‌كێت ‌ی ئه‌وروپا "خول ‌ی ئه‌وروپی"‬ ‫گرێبه‌سته‌ك ‌ه ‌ی شیگرینسك ‌ی بۆ‬ ‫م��او‌ه ‌ی ‪ 5‬ساڵه‌و له‌هاوین ‌ی ‪ 2015‬دا‬ ‫كۆتایی دێت‪.‬‬

‫راهێنه‌ر ‌ی هه‌ڵبژارد‌ه ‌ی فه‌ڕه‌نسا پێكهێنانه‌و‌ه ‌ی‬ ‫هه‌ڵبژارده‌یه‌ك ‌ی نمونه‌یی به‌الو‌ه گرنگتر‌ه وه‌ك سزادان‌و‬ ‫دوورخستنه‌و‌ه ‌ی یاریزانان‌و دروستكردن ‌ی دوژمنایه‌تی‌‪.‬‬ ‫پ��اش وه‌رگرتن ‌ی پۆست ‌ی راهێنان ‌ی هه‌ڵبژارده‌ی‬ ‫واڵته‌كه‌ی‪ ،‬لۆران بالنك ‌ی راهێنه‌ر ‌ی نوێ ‌ی هه‌ڵبژارد‌هی‌‬ ‫فه‌ڕه‌نسا له‌یه‌كه‌مین كۆنگر‌ه ‌ی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند‬ ‫"من ال ‌ی خۆمه‌و‌ه سزا ‌ی هیچ یاریزانێك ناده‌م له‌سه‌ر‬ ‫ئ��ه‌و‌ه ‌ی ك ‌ه له‌باشوور ‌ی ئه‌فریقا روی���داوه‌‪ ".‬بالنك‬ ‫له‌درێژ‌ه ‌ی لیدوانه‌كه‌یدا رایگه‌یاند یه‌كێت ‌ی تۆپی پێی‌‬ ‫فه‌ڕه‌نسا بڕیار ‌ی سزادان ‌ی هه‌ر كه‌سێكیدا ئه‌وا من پابه‌ند‬ ‫ده‌بم پێو‌هی‌‪ ،‬به‌اڵم من ال ‌ی خۆمه‌و‌ه سزای هیچ كه‌سێك‬ ‫ناد‌هم‌و كه‌سیش دورناخه‌مه‌وه‌‪ .‬له‌وه‌اڵم ‌ی داوایه‌كدا كه‌‬ ‫بالنك بۆ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك ‌ی نوێ بۆ فه‌ڕه‌نسا دروستناكات‌و‬ ‫هه‌موو به‌شداربووان ‌ی مۆندیال دوربخاته‌وه‌‪ ،‬ئه‌م راهێنه‌ره‌‬ ‫رایگه‌یاند "ئه‌م ‌ه كارێك ‌ی نه‌زانانه‌یه‌‪ ،‬ئه‌گه‌ر بیكه‌م ته‌نها‬ ‫بۆ ئه‌و‌ه كردووم ‌ه ك ‌ه ناوبانگم باڵوببێته‌وه‌‪ ،‬چونك ‌ه بۆ‬ ‫سه‌رله‌نوێ دروستكردنه‌و‌ه ‌ی فه‌ڕه‌نسا ك ‌ه بتوانێت به‌گژ‬ ‫هه‌ڵبژارد‌ه به‌هێزه‌كاندا بچێته‌و‌ه پێوستمان به‌هاوكاری‌‬ ‫هه‌مووالیه‌ك ‌ه نه‌ك دورخستنه‌و‌ه ‌ی ژماره‌یه‌ك ‌ی زۆر‬ ‫له‌ئه‌ستێره‌كان‪.‬‬

‫ئه‌ڵمانیا ل ‌ه ئاماده‌باشیدایه‌‬

‫ی��اری��زان��ان �ی‌ ه��ه‌ڵ��ب��ژارده‌ی‌ ئه‌ڵمانیا‬ ‫له‌وپه‌ڕی‌ ئاماده‌باشیدان‌و له‌راهێنانه‌كانی‌‬ ‫دوێنێدا هه‌موو پێكراوه‌كان گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ‬ ‫ئه‌نجامدانی‌ راهێنانی‌ ئاسایی‪.‬‬ ‫دوا راهێنانه‌كانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌ڵمانیا‬ ‫ئارامییه‌كی‌ ته‌واوی‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینی‌‪ ،‬ئه‌مه‌ش‬ ‫پاشئه‌وه‌ی‌ هه‌ریه‌ك له‌كاكاو و سامی‌ خزێره‌و‬ ‫ئارنیه‌ فریدریج كه‌ پێشتر توشی پێكان‬ ‫هاتبوون گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ راهێنان‪ ،‬ئه‌مه‌ش‬ ‫به‌پێی رێنمایی تیمی‌ پزیشكی‌ ئه‌ڵمانیا‬

‫كه‌رێگه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ پێدان‌و راهێنه‌ری‌‬ ‫هه‌ڵبژارده‌كه‌شیان ئازادكرد بۆ به‌شدار ‌‬ ‫ی‬ ‫پێكردنیان له‌یاری‌ ئه‌مشه‌ودا له‌به‌رامبه‌ر‬ ‫ئیسپانیا‪.‬‬ ‫ته‌نها گرفتێك كه‌ ئه‌ڵمانیا هه‌یبێت‬ ‫ب�ه‌ش��داری��ن�ه‌ك��ردن�ی‌ ت��ۆم��اس م��ۆل �ه‌ره‌ كه‌‬ ‫تائێستا رۆشن نییه‌ یواكیم لۆڤ له‌جێگه‌ی‌‬ ‫ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌دا به‌شداری‌ به‌كێ ده‌كات‪،‬‬ ‫که‌ به‌هۆی‌ بوونی‌ دوو كارتی‌ زه‌رده‌وه‌‬ ‫له‌یاریكردن راگیراوه‌‪.‬‬

Yary_70  

No.70 07/07/2010

Read more
Read more
Similar to
Popular now
Just for you