ژمار ه ( )٤٣٧دووشهمم ه 201٤/١٢/٢٢
«««
8
بەفرت لە دڵم دەبارێ هۆن هۆن غەمتم لەبەر دەڕوا!...
چون میروی بی من مرو ای جان جان بی تن مرو
مەوالنا
بۆ ئازاد سوبحی
دالوەر قەرەداغی
دەشێ ڕۆیشتبیت بەاڵم سوێند دەخۆم: هەر لەم کۆاڵنی دڵەدایت کاتێ بانگت دەکەم: چۆلەکەیەک ...دوان ...سیان چوار و پێنج وەک پیتی مۆسیقا بە ئاسمانەوە دەنیشنەوە، دڵنیام ...هەرچییەک بووە و نەبووە، هیچ نەبووە جگە لە وردە بەدحاڵیبوونێک لە ئێمە و لە سووکە عاجزییەک لە دونیا بەاڵم لەگەڵ ئەوەشدا ...دڵنیام هەر بە ڕاستی شتێکی ترسناک بووە، شتێک وەک ئەوەی: زریانێک لە ڕۆحما هەڵیکردووە هۆن هۆن غەمم لەبەر دەڕوا و دڵم درزێکی تری بردووە!
ڕاستە ڕۆیشتوویت بەاڵم بە ئەقڵی کەسدا ناچێ تۆ لە ماڵ نەبی چما ئاخر دەکرێ قەاڵی دمدمی تەنیایی و قوولەی قافی گۆشەگیرییمان چۆڵ بێ و لە ماڵ نەبی؟ تۆ پێویستە هەر لێرە بیت ...لە ماڵ بیت. لەم دەوروبەرە بیت و نزیکمان بیت تۆ پێویستە هەبیت، تا کە ون بووین ئاگات لێمان بێ، تا کە مردین بە دیارمانەوە بیت تۆ پێویستە لێرە بیت تا ڕوومان بێت تەنیا بین، تا شەرم نەکەین هەم کورد بین و هەم شاعیر بین تۆ گرنگە هەم کورد بیت و هەم هەبیت تا بوێرین بنووسین تا دەرەقەت بێین بژین تا جورئەت بکەین هەناسە بدەین تۆ دەبێ هەبیت و شاعیر بیت و کورد بیت تا شەرم نەکەین کورد بین و شاعیر بین تا ڕوومان بێت هەبین تا بتوانین بێدەنگ بین
دەشێ ڕۆیشتبیت بەاڵم دڵنیام هەر لەم دەوروبەری فولکەی یاقووتەدایت بە بێ ئەوەی سۆراغت لە هیچکەس بکەم گمەگم ...لە پێچی کۆاڵنی کۆتر ورشە ورش لە سەری شەقامی مەرجاندا دەتدۆزمەوە وەک دوو منداڵی پاکوخاوێن کە دەستی یەکدییان گرتبێ و شاعیر ...شاعیر بەرەو ماڵەوە بێنەوە، ئێمەیش وەک دوو شاعیر کە دڵیان ترسناکانە خۆش بێ و هەریەکەیان الیەکی جانتایەکیان هەڵگرتبێ، منداڵ ...منداڵ لە سەفەر دێێنەوە دەشێ ڕۆیشتبیت، بەاڵم سوور دەزانم هەر لە نێو ئەم قافڵەی عەترسازانەدای بەو بۆنی بۆیەی پاستیلەدا دەزانم کە شیعری جوانی بیر دەخستینەوە بە بۆشێی بنباڵی پەرەسێلکە بە هەتاودا دەزانم کە گەرم و ڕووناکی دەکردینەوە بە سێبەر و تەیر و لم، بەو سمۆرە دڵخۆشەدا دەزانم کە بەیانیان زوو وەک خەیاڵێکی بزێوی ناو شیعرێکی تازە نووسراو بە بەردەمماندا فرتەی دەکرد و چیدی نەماندەبینییەوە ڕاستە ....ڕۆیشتوویت بەاڵم دڵت نایەت زۆر دوور بکەویتەوە دڵت نایەت ئەوەندە دوور بکەویتەوە کە دەنگت پێمان نەگا و کاتێ دەستمان بۆ ڕادەوەشێنیت
نەتبینین تۆ دەبێ هەر هێندە ...تا دەرگەی حەوشە لە سوعاد دوور بیت، کە وەک منداڵێکی بچووک ئاگای لێت بێ کاتێ لە باخەکەدا ‹›یاری بە گەاڵ کۆنەکان دەکەیت و چۆلەکەکان لەسەر پشتت خۆیان دەشۆن››، بتبینێ و لە بەر خۆیەوە بڵێ: ئای خۆ ئەم ئازادەم، کە ناسیم تەمەنی هەر حەوت هەشت بارانێک دەبوو ئێستاش دوای ئەو هەموو زریان و وەیشوومەیە یەک دەنکە گەنم گەورە نەبووە و هەر منداڵە نوقڵە ترش و شیرینەکەیە!
هیچ کوێت بە دوادا ناگەڕێم نە کۆاڵنی کۆتر، نە جادەی مەرجان و نە قەیسەری ئەڵماسفرۆشان چاو دەنووقێنم و سوێند دەخۆم هەر لێرە... لەم گوزەرەی دڵ لەم دەوروبەرەی باغی هەناسە، لەم سەرسووچی کۆاڵنی تەنیاییەدای هێند نزیک... کە بە چاوانێکی نووقاویشەوە بنۆڕم ...دەتبینم هێند نزیک ...کە گوێش هەڵنەخەم تەپەی دڵت لە ناو دڵمدا، دەبیستم! ئای ...هەیهات ...وا نییە هەر بە ڕاستیی ...وا نییە دڵنیام ...شتێکی ترسناک بووە، شتێک وەک ئەوەی: بەفرت تا نێوقەد لە ڕۆحما باریوە هۆن هۆن غەمتم لەبەر دەڕوا و دڵم درزێکی تری بردووە! دیسەمبەری ٢٠١٤
www.chawdernews.com