Page 1

‫چ ‌هت‬ ‫ر‬ ‫ی‬ ‫ر‬ ‫و‬ ‫و‬ ‫داو ‌هکان‬

‫ب ‌ه جیاوازییه‌کانه‌وه‌ له‌ژێر چه‌تردا کۆده‌بینه‌وه‌‬

‫ب‬ ‫‌هخۆڕایی‌‬ ‫رۆژنامه‌یه‌کی گشتی هه‌فتانه‌یه‌‪ ،‬کۆمپانیای چه‌تر ده‌ریده‌کات‬ ‫پاشکۆیه‌کی تایبه‌ت ب ‌ه رووداوه‌کانی ئێستای هه‌رێمی کوردستان‬

‫پێنج‌شه‌ممه‌ ‪2011/2/24‬‬

‫بۆ زانیاری‬ ‫سات ب ‌ه ساتی‬ ‫رووداوه‌کان‬

‫جوگرافیای‬ ‫روداوه‌کانی‬ ‫پاش (‪)17‬ی شوبات‬

‫‪›› Chatrpress.com‬‬

‫ل ‌ه ناوه‌و ‌ه ب ‌ه وردی بیبین ‌ه و بیخوێنه‌ره‌وه‌‬ ‫نرخ‪ 750 :‬دینار‬

‫تۆمه‌تبارانی ئێواره‌ی خوێناوی بڕیاری ده‌ستگیرکردنیان ده‌رچووه‌‬

‫«بڕیاره‌ک ‌ه جێبه‌جێ ناکرێت»‬

‫وێنه‌ی (‪ : )1‬به‌رله‌وه‌ی شوشه‌کان بشکێت چه‌که‌کان روو ل ‌ه خه‌ڵکن وێنه‌ی (‪ :)2‬خه‌ڵک داوای راگرتنی ته‌قه‌کردن ده‌کات فۆتۆ‪ :‬چه‌تر‬ ‫[ تایبه‌ت به‌ چه‌تر ]‬ ‫به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست (چه‌تر)که‌وتوو ‌ه‬ ‫تۆمه‌تبارانی رووداوه‌ خوێناویه‌که‌ی (‪)2011/2/17‬ی‬ ‫سلێمانی له‌الیه‌ن دادگاوه‌ بڕیاری ده‌ستگیرکردنیان‬ ‫ده‌رچووه‌‪ .‬به‌اڵم «بڕیاره‌که‌ جێبه‌جێ ناکرێت»‪.‬‬

‫ب �ه‌پ��ێ��ی وت����ه‌ی چ �ه‌ن��د س���ه‌رچ���اوه‌ی���ه‌ک���ی ت��ای��ب�ه‌ت��ی‬

‫(چه‌تر) بڕیاری ده‌ستگیرکردنی تۆمه‌تبارانی رووداوه‌‬ ‫خوێناویه‌که‌ی شاری سلێمانی چه‌ند رۆژێکه‌ ده‌رچووه‌‪،‬‬ ‫له‌مباره‌یه‌وه‌ رێکخه‌رى گروپى سه‌ربه‌خۆى پ��ارێ��زه‌ران‬ ‫ک��اروان که‌مال‪ ،‬له‌ لێدوانێکی تایبه‌تدا به‌ (چه‌تر)ی‬ ‫راگه‌یاند‪ :‬که‌سوکارى قوربانیانی رووداوه‌که‌ سکااڵیان‬ ‫تۆمار ک��ردووه‌ دڵنیاشتان ده‌ک�ه‌م�ه‌وه‌ که‌ «فه‌رمانى‬ ‫ده‌ستگیرکردن بۆ به‌رپرسانى ئه‌و تاوانه‌ ده‌رچووه‌‪ ،‬به‌اڵم‬

‫به‌داخه‌وه‌ تائێستا جێبه‌جێنه‌کراوه‌»‪.‬‬ ‫ئه‌و پ��ارێ��زه‌ره‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد ئه‌و که‌سانه‌ى‬ ‫که‌ له‌ الیه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌کانه‌وه‌ ده‌ستگیر کرابوون و‬ ‫گه‌یه‌نراونه‌ته‌ دادگا ئازادکراون‪ .‬وتیشی‪ :‬هیچ که‌سێک‬ ‫له‌دادگا سزا نه‌دراوه‌ له‌سه‌ر کارى خۆپیشاندان‪ ،‬چونک ‌ه‬ ‫دادگاش خۆپیشاندان به‌ مافى ڕه‌واى خه‌ڵک ده‌زانێت‬ ‫له‌ چوارچێوه‌ى یاسادا‪.‬‬

‫ه��ه‌روه‌ه��ا راش��ی��گ�ه‌ی��ان��د‪ :‬ه��ی��واداری��ن ک �ه‌ ده‌س���ه‌اڵت‬ ‫پیرۆزى بڕیارى دادگا ڕاگرێت و به‌رپرسانى ئه‌و تاوان ‌ه‬ ‫ڕوبه‌ڕووى دادگا بکرێنه‌وه‌‪.‬‬ ‫بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ چه‌تر په‌یوه‌ندی کرد به‌ به‌رپرسانی‬ ‫پۆلیسه‌وه‌ به‌اڵم ئاماده‌ نه‌بوون لێدوان بده‌ن‪.‬‬

‫ب ‌ه بڕیاری په‌رله‌مان‬

‫ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگ ‌ه له‌ناو شاره‌کان ده‌چێت ‌ه ده‌ره‌وه‌‬

‫بۆ دوا الپه‌ڕه‌‬

‫خۆپیشاندان به‌رپرسانى توشى ترس کردووه‬

‫بۆ دوا الپه‌ڕ‌ه‬

‫سبه‌ینێ عێراق ده‌بێت ‌ه رۆژى توڕه‌یى‬ ‫زیندانیه‌کی خۆپیشاندانه‌که‌ی سلێمانی‪:‬‬

‫شێرزاد ته‌ها که‌ له‌ به‌رواری (‪ )2011/2/21‬شه‌هید کرا فۆتۆ‪ :‬تایبه‌ت ب ‌ه چه‌تر‬

‫باوکی شه‌هید شێرزاد‪:‬‬

‫تا ئێستا به‌رپرسان به‌فه‌رمی نه‌هاتوون بۆ المان‬ ‫[ تایبه‌ت به‌ چه‌تر ]‬ ‫ته‌ها ق��ادر‪ ،‬باوکی شێرزاد‪ ،‬له‌لێدوانێکیدا بۆ‬ ‫(چه‌تر) رایگه‌یاند له‌ رۆژی (‪)20‬مانگ له‌ کاتژمێر‬ ‫چواری پاش نیوه‌ڕۆ له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانی‬ ‫له‌ خانه‌قا برینداربووه‌ و فیشه‌ک به‌ر ناوسکی و‬ ‫ده‌ستی که‌وتووه‌ و دواتر له‌ رۆژی (‪)21‬مانگدا گیانی‬ ‫له‌ده‌ستداوه‌‪ ،‬وتیشی‪« :‬ئێمه‌ نازانین کێ ته‌قه‌ی‬ ‫لێکردووه‌‪ ،‬به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌کانیش ئه‌و فیشه‌کانه‌ی‬ ‫به‌ری که‌وتووه‌ ده‌مانچه‌ بووه‌»‪.‬‬

‫باوکی شه‌هید ش��ێ��رزاد‪ ،‬راشیگه‌یاند‪ :‬تائێستا به‌رپرسان‬ ‫ب�ه‌ف�ه‌رم��ی ن �ه‌ه��ات��وون ب��ۆ الم���ان‪ ،‬ته‌نیا ب��ۆ پ��رس�ه‌ک�ه‌ چه‌ند‬ ‫به‌رپرسێک هاتوون‪ .‬وتیشی‪ :‬ئێمه‌ داوای�ه‌ک تۆمار ده‌که‌ین‬ ‫له‌سه‌ر بکوژانی شه‌هید ش��ێ��رزاد «ت��ا بزانین کێ بکوژی‬ ‫ئه‌مانه‌یه‌ و به‌چ تاوانێک شه‌هیدیان کردوون و به‌سزای خۆیان‬ ‫بگه‌یه‌نرێن»‪.‬‬ ‫شه‌هید شێرزاد ته‌ها قادر‪ ،‬له‌ رۆژی (‪ )1982/1/1‬له‌دایک‬ ‫بووه‌‪ ،‬هه‌تا پێنجی سه‌ره‌تایی خوێندووه‌ و له‌ پێشانگای کڕین‬ ‫و فرۆشتنی ئوتومبێل ک��اری ک��ردوه‌ و ک��اری سه‌ربه‌خۆی‬ ‫کردووه‌‪.‬‬

‫سێ شه‌و ل ‌ه ژووری تاکه‌که‌سیدا بووم‬ ‫[ تایبه‌ت ب ‌ه چه‌تر ]‬ ‫خۆپیشاندانه‌که‌ی‬ ‫زیندانیه‌کی‬ ‫سلێمانی رای��ده‌گ �ه‌ی �ه‌ن��ێ��ت‪ :‬بێ‬ ‫ئ��ه‌وه‌ی بزانم بۆچی گیراوم سێ‬ ‫شه‌و له‌ ژووری تاکه‌که‌سیدابووم‬ ‫له‌ئاسایشی سلێمانی‪.‬‬

‫ل�����ه‌م�����ب�����اره‌ی�����ه‌وه‌ ئ�������ه‌ژی ج����ه‌م����ال‪،‬‬ ‫س���ه‌رپ���ه‌رش���ت���ی���اری پ������رۆژه‌ی پ �ه‌م �ه‌ی��ی‬ ‫رایگه‌یاند‪ :‬رۆژی هه‌ینی (‪)2011/2/18‬‬ ‫س����ه‌ر ل��ه‌ب��ه‌ی��ان��ی ل���ه‌ م���اڵ���ی خ��ۆم��ان��دا‬ ‫ده‌ستگیریان کردم‪ .‬پاشان بردیانم بۆ ئاسایشی سلێمانی و دواتر‬ ‫بۆ ئاسایشی گشتی‌‪ ،‬ل ‌ه ده‌ستگیرکردنه‌که‌دا کۆمپیته‌ره‌که‌شیان‬ ‫ده‌س��ت به‌سه‌ر ک��ردم‪ ،‬هه‌ر چه‌ند‌ه ئه‌و کاته‌ی گیرام وتم ئه‌و‬ ‫کۆمپیوته‌ر‌ه هی خۆم نیه‌ به‌اڵم تا ئێستاش الیانه‌‪ .‬به‌بیانوی‬ ‫ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک شتی تیادایه‌ ک ‌ه شتی تایبه‌تن‪.‬‬ ‫ئ �ه‌ژی‪ ،‬وتیشی‪« :‬هیچ نازانم بۆچی گیراوم و دواتریش‬

‫له‌ زیندان ده‌رچ���ووم‪!...‬؟» ناوبراو هێمای بۆ‬ ‫ئ�ه‌وه‌ش��ک��رد ک� ‌ه پێش خۆپیشاندان فه‌رمانی‬ ‫ده‌ستگیرکردنی ه �ه‌ب��وو‌ه ل �ه‌الی �ه‌ن دادوه‌ره‌وه‌‪.‬‬ ‫ئه‌مه‌ش «به‌وته‌ی یه‌کێک ل ‌ه به‌رپرسه‌کانی‬ ‫ئاسایش»‪.‬‬ ‫له‌باره‌ی تۆمه‌ته‌کانی ک ‌ه ئاراسته‌ی کراو‌ه‬ ‫وت��ی‪ :‬تۆمه‌تی من ته‌نها خۆپیشاندانه‌که‌بوو‬ ‫ئ���ه‌گ���ه‌ر ش��ت��ی��ت��رب��ێ��ت ئ����ه‌وا ئ��اس��ای��ش ده‌ب��ێ��ت‬ ‫وه‌اڵم��ب��دات �ه‌وه‌‪ .‬راشیگه‌یاند ک� ‌ه ل� ‌ه ئاسایش‬ ‫هیچ ئازارێکیان ن�ه‌داو‌ه «دوو جار بردیانم بۆ‬ ‫دادگا و جارێکیان وتیان ب ‌ه هه‌ڵ ‌ه هێناومانیت‬ ‫جارێکیتریشیان بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ ک ‌ه ئایا من به‌ردم هاویشتوو‌ه‬ ‫یان نا»‪ .‬سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی په‌مه‌یی‪ ،‬ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش‬ ‫کردکه‌‪« :‬سێ شه‌و ل ‌ه ژووری تاکه‌که‌سیدابووم به‌اڵم دواتر ب ‌ه‬ ‫که‌فاله‌ت ئازاد کرام و ماوه‌ی چوار رۆژ ل ‌ه زینداندابووم پێش‬ ‫ئه‌وه‌ی قسه‌ له‌گه‌ڵ خاچی سوردا بکه‌م وتیان تۆ ئازاد بوویت»‪.‬‬

‫جوگرافیای روداوه‌کانی‬ ‫دوای (‪)17‬ی شوبات‬ ‫رانیه‌ش که‌وت ‌ه ناو توڕه‌ییه‌وه‌‬

‫گه‌نجان و هاواڵتیانى شارى رانیه‌ش‪ ،‬ک‌ه ب‌ه ده‌روازه‌ى راپه‌ڕین ناسراوه‌‪ ،‬ماوه‌ى سێ رۆژ‌ه‬ ‫له‌سه‌ر یه‌ک خۆپیشاندان ده‌که‌ن و ب‌ه توندى کوشتنى گه‌نجان و وه‌اڵمدانه‌وه‌ى خه‌ڵک ب ‌ه‬ ‫فیشه‌ک شه‌رمه‌زار ده‌که‌ن و داواى نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى و بێکارى و نادادپه‌روه‌ریش ده‌که‌ن‬ ‫ل‌ه هه‌رێمى کوردستان‪.‬‬ ‫هه‌روه‌ک ناوچه‌کانى ترى هه‌رێمى کوردستان‬ ‫به‌شێکى زۆرى به‌شداربووان و پێشه‌نگه‌کانى‬ ‫خۆپیشاندانه‌که‌‪ ،‬توێژى گه‌نجانن‪.‬‬

‫ل ‌ه سۆران باره‌گاى گۆڕان سوتێنرا‬

‫دواى ئ�ه‌وه‌ى گه‌نجانى سلێمانى ئێواره‌ى (‪)17‬ى شوبات چون‌ه سه‌ر‬ ‫باره‌گاى لقى چوارى پارتى دیموکراتى کوردستان و شوشه‌ى باره‌گاکه‌یان‬ ‫شکاند و پاشان ل‌ه الیه‌ن پاسه‌وانى لقى چواره‌و‌ه ته‌ق‌ه ل‌ه خۆپیشانده‌ران‬ ‫کرا‪ ،‬به‌شێک ل‌ه به‌رپرسانى پارتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیان تۆمه‌تبار کرد به‌و‬ ‫روداوه‌‪ .‬سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌ر زوو گۆڕان رایگه‌یاند هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان‬ ‫به‌و خۆپیشاندانه‌و‌ه نییه‌‪ ،‬به‌اڵم چه‌ند کاتژمێرێک دواتر بنکه‌ى گۆڕان‬ ‫ل‌ه س���ۆران سوتێنرا و به‌رپرسانى‬ ‫بزوتنه‌وه‌که‌ش پارتیان تۆمه‌تبار‬ ‫ک���رد و ره‌خ���ن���ه‌ى ئ���ه‌وه‌ی���ان گ��رت‬ ‫ئه‌و ک��ار‌ه ب‌ه به‌رچاوى هێزه‌کانى‬ ‫ئاسایش و پۆلیسه‌و‌ه کراوه‌‪.‬‬

‫سۆران‬

‫کۆیه‌ش ناڕه‌زایه‌تى ده‌رده‌بڕێت‬

‫هاوشێوه‌ى ناوچه‌کانى ترى هه‌رێمى کوردستان‪ ،‬ب‌ه سه‌رپه‌رشتى (گروپى ده‌نگ) دوێنێ خۆپیشاندانێکى‬ ‫جه‌ماوه‌رى ل‌ه شارى (کۆیه‌) رێکخرا و سه‌ره‌ڕاى پشتگیرى خۆپیشاندانه‌کانى سلێمانى‪ ،‬ل‌ه دژى گه‌نده‌ڵى و بێ‬ ‫کاریش ناڕه‌زایى نیشاندرا‪.‬‬ ‫خۆپیشاندانه‌ک‌ه دوێنێ دواى نێوه‌ڕۆ ب‌ه دروشمى «نا بۆتوندوتیژى» و «ئێره‌‬ ‫شارى حاجیه‌‪ ،‬حه‌زى ب‌ه ئازادییه‌»یان ده‌وته‌وه‌‪ ،‬هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران خوله‌کێک‬ ‫بێده‌نگ وه‌ستان بۆ گیانى ئه‌و شه‌هیدانه‌ى ل‌ه خۆپیشاندانه‌کانى رۆژانى رابردوودا‬ ‫گیانیان له‌ده‌ستداو‌ه و دژى گه‌نده‌ڵى و نادادپه‌روه‌ریش ناڕه‌زایى نیشاندرا و داواى‬ ‫گۆڕانکارى کرا‪.‬‬

‫کۆیه‌‬

‫رانیه‌‬

‫سلێمانی‬

‫خۆپیشاندانه‌کانى هه‌رێمى کوردستان چوو ‌ه رۆژى هه‌شته‌مه‌وه‌‬

‫خۆپیشاندانه‌کانى هه‌رێمى کوردستان پێى نای‌ه رۆژى هه‌شته‌مه‌و‌ه و تا دێتیش رێژه‌ى به‌شداربووان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانى خه‌ڵک دژى «گه‌نده‌ڵى و‬ ‫بێکارى و نادادپه‌روه‌رى و ده‌ستێوه‌ردانى حزب‌ه ل‌ه کاروباره‌کانى حکومه‌ت» روو ل‌ه زیادبوون ده‌کات‪.‬‬ ‫دواى ئه‌وه‌ى ئێواره‌ى رۆژى (‪)17‬ى شوبات ک‌ه ناسراو‌ه ب‌ه «ئێواره‌ى خوێناوى» ل‌ه شارى سلێمانى خۆپیشاندانێک بۆ به‌رده‌م لقى چوارى پارتى‬ ‫دیموکراتى کوردستان ده‌ستیپێکرد و ل‌ه ئه‌نجامدا ل‌ه نێوان خۆپیشانده‌ران و به‌رپرسان و پاسه‌وانانى لقى چواردا پێکدادان دروست بوو‪ ،‬هه‌ر ئه‌و ئێواره‌یه‌‬ ‫گه‌نجێک ب‌ه ناوى (رێژوان عه‌لى) ته‌مه‌ن چوارد‌ه ساڵ ژیانى له‌ده‌ستدا و زیاتر ل‌ه په‌نجا که‌سى تریش بریندار بوون‪.‬‬ ‫ئێواره‌ى خوێناوى خه‌ڵکى کوردستانى زیاتر توڕ‌ه کرد و رۆژانى توڕه‌یى ئه‌مڕۆ گه‌یشت‌ه هه‌شته‌مین رۆژ و چاودێرانیش پێشبینى ناڕه‌زایى و خۆپیشاندانى‬ ‫زیاتر ده‌که‌ن‪ ،‬ب‌ه تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى سبه‌ینێ وه‌ک رۆژى توڕه‌یى ل‌ه سه‌رانسه‌رى عێراقدا ده‌ستنیشان کراو‌ه و ل‌ه هه‌ولێریش ئاماده‌کارى بۆ خۆپیشاندان ده‌کرێت‪.‬‬

‫ی پێنجوێن گه‌نده‌ڵی ده‌سوتێنن‬ ‫گه‌نجان ‌‬

‫ل‌ه قه‌زاى پێنجوێن ب‌ه سه‌دان خۆپیشانده‌ر ک‌ه پێکهاتوون ل‌ه کۆمه‌ڵێک گه‌نج و‬ ‫خوێندکار ب‌ه ب‌ه وتنه‌وه‌ى‪« :‬ئێم‌ه گه‌نجى پێنجوێنین گه‌نده‌ڵى ده‌سوتێنین و کوردستان‬ ‫ناشێوێنین» و بۆ پشتگیرى کردنى خۆپیشاندانه‌کانى سلێمانى به‌ره‌و قائیمقامیه‌تى‬ ‫قه‌زاى پێنجوێن به‌ڕێکه‌وتن و ل‌ه الیه‌ن قائیمقام‪ ،‬پۆلیس و ئاسایشه‌و‌ه پێشوازیان لێکراو‌ه‬ ‫و شرینیان به‌سه‌ردا دابه‌شکراو‌ه و داوایان کردو‌ه «تاوانبارانى خوێنڕشتن بدرێن‌ه دادگا و‬ ‫گیراوانى سلێمانى هه‌ر ئێستا ئازاد بکرێن‪ .‬ئه‌گه‌رنا هه‌ڵوێستیان ده‌بێت» قائیمقامیش‬ ‫به‌ڵێنی به‌رزکردنه‌وه‌ى داواکاریه‌کانیانى داوه‌‪ .‬له‌و نێوه‌شدا گروپێک به‌ناوى گروپى‬ ‫(‪ )021‬به‌شدارى خۆپیشاندانه‌کانیان کردو‌ه و‬ ‫ئه‌وه‌یان راگه‌یاندوو‌ه ک‌ه بۆ به‌یانى ئاماده‌کارى‬ ‫خۆپیشاندانێکى گه‌وره‌تریان کردو‌ه ب‌ه به‌شدارى‬ ‫چه‌ندین رۆشنبیر و که‌سایه‌تى ئه‌گه‌ر رێگریان‬ ‫لێ نه‌کرێت‪.‬‬

‫دهۆک‬

‫ل ‌ه دهۆکیش بنکه‌ى گۆڕان تااڵنکرا‬

‫به‌رپرسانى گ��ۆڕان رایانگه‌یاند ل‌ه ش��ارى ده��ۆک ب‌ه به‌رچاوى هێزه‌کانى ئاسایش و‬ ‫پۆلیسه‌و‌ه باره‌گاکه‌یان تااڵن کراو‌ه و هه‌موو که‌لوپه‌له‌کانى ناو بیناکه‌یان بردوو‌ه و زیانێکى‬ ‫زۆرى مادیان لێداوه‌‪ ،‬ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌و بزوتنه‌وه‌ی‌ه رایگه‌یاند ئه‌وان په‌یوه‌ندیان ب ‌ه‬ ‫به‌ردباران‌کردنی باره‌گاى لقى چوارى پارتییه‌و‌ه نییه‌‪.‬هه‌ر ئه‌و ئێواره‌ی‌ه نه‌وشیروان مسته‌فا ل‌ه راگه‌یه‌ندراوێکدا ک‌ه چه‌ند‬ ‫جارێک ل‌ه (‪ )KNN‬دووبار‌ه کرایه‌وه‌‪ ،‬ئه‌وه‌ى وت‪ :‬ب‌ه هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌وان په‌یوه‌ندیان به‌و خۆپیشاندانه‌و‌ه نیی‌ه و‬ ‫هێرشکردن‌ه سه‌ر بنک‌ه ره‌سمییه‌کانیش ئیدان‌ه ده‌که‌ن‪.‬‬

‫پێنجوێن‬

‫سه‌یدسادقیش هه‌ستای ‌ه سه‌ر پێ‬

‫شارۆچکه‌ى سه‌یدسادقیش بۆ پشتگیرى داخوازییه‌کانى خۆپیشانده‌ران و ناڕه‌زایى‬ ‫ده‌ربڕین دژى ئه‌و گه‌نده‌ڵى و بێ کارییه‌ى ل‌ه هه‌رێمى کوردستاندا هه‌یه‌‪ ،‬خاوه‌ن هه‌ڵوێست‬ ‫ب��وو‪ ،‬هه‌روه‌ها ناڕه‌زایشى دژى کوشتنى گه‌نجان و‬ ‫وه‌اڵمدانه‌وه‌یان ب‌ه فیشه‌ک ده‌ربڕى‪.‬‬ ‫ئێستاش جارێکى تر ئاماده‌کارى بۆ خۆپیشاندان ل ‌ه‬ ‫سه‌یدسادق ده‌کرێت‪.‬‬

‫سه‌یدسادق‬

‫نزیکه‌ى (‪ )50‬بریندار و چه‌ندین ده‌ستگیرکراو هه‌یه‌‬

‫ل‌ه ماوه‌ى دوو رۆژى خۆپیشاندانى خه‌ڵکى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید دژى گه‌نده‌ڵى و نادادپه‌روه‌رى‪ ،‬نزیکه‌ى‬ ‫(‪ )50‬که‌س بریندار بوون و پۆلیسێکیش دوێنێ ژیانى له‌ده‌ستدا‪ ،‬ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى گه‌نجان پێرێ ویستیان‬ ‫لقى (‪)12‬ى پارتى و دوێنێش شاره‌وانى هه‌ڵه‌بج‌ه بستوتێنن‪.‬‬ ‫خۆپیشاندانى خه‌ڵکى هه‌ڵه‌بج‌ه پێرێ (‪ )2/22‬ب‌ه دروشمى «ئێر‌ه مه‌یدانى ته‌حریره‌‪ ،‬موباره‌کتان ل‌ه بیره‌‪،‬‬ ‫نه‌وه‌ى ئه‌حمه‌د موختارین‪ ،‬ل‌ه گه‌نده‌ڵى بێزارین» ده‌ستیپێکرد و سه‌ره‌تا ب‌ه کۆبونه‌وه‌یه‌ک ک‌ه چه‌ندین نوسه‌ر و‬ ‫رۆژنامه‌نوس قسه‌یان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى و ناداپه‌روه‌رى ل‌ه هه‌رێمى کوردستان کرد‪ ،‬دواى ته‌واوبوونى کۆبونه‌وه‌که‌‬ ‫به‌شێک ل‌ه جه‌ماوه‌ر به‌ره‌و لقى (‪)12‬ى پارتى که‌وتن‌ه ڕێ‪ ،‬به‌اڵم پۆلیس چون‌ه پێش خۆپیشانده‌ران و ل ‌ه‬ ‫ئه‌نجامدا پێکدادان ده‌ستیپێکرد به‌وه‌ش (‪ )29‬پۆلیس‌و هاواڵتیه‌ک‌و رۆژنامه‌نوسێک بریندار بوون‪.‬‬ ‫دوێنێش ب‌ه هه‌مانشێو‌ه خۆپیشاندان ب‌ه پێشه‌نگایه‌تى گه‌نجان سه‌رى هه‌ڵدایه‌و‌ه و خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و بیناى‬ ‫شاره‌وانى و قایمقامیه‌ت به‌ڕێکه‌وتن‪ ،‬به‌اڵم پۆلیس جارێکى ترهات‌ه پیێش خۆپیشانده‌رانه‌و‌ه و جارێکى تر‬ ‫پێکدادان دروست بوو و ته‌ق‌ه به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا کرا‪ ،‬سه‌رئه‌نجام پۆلیسێک ب‌ه ناوى (سه‌رکار محه‌مه‌د)‬ ‫ژیانى له‌ده‌ستدا‪ ،‬ک‌ه فیشه‌کێک به‌ر سه‌رى که‌وتبوو‪ ،‬خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن ب‌ه فیشه‌کى پۆلیس ئه‌و‬ ‫پۆلیس‌ه ژیانى له‌ده‌ستداو‌ه و به‌رپرسانى ناوچه‌که‌ش ده‌ڵێن ب‌ه فیشه‌کى‬ ‫خۆپیشانده‌ران‪.‬‬ ‫هه‌ر دوێنێ ئێوار‌ه چه‌کدارێکى زۆر ب‌ه ناو ش��ارى هه‌ڵه‌بجه‌ى‬ ‫شه‌هیددا باڵوکراونه‌ته‌و‌ه و چه‌ندین که‌سیش ده‌ستگیرکراون‪ ،‬ئه‌مه‌ش‬ ‫نیگه‌رانى الى خه‌ڵکى شاره‌ک‌ه دروستکردووه‌‪.‬‬

‫هه‌ولێر؛ رێگرى ل ‌ه خۆپیشاندانى خوێندکاران کرا‬

‫پێرێ ژماره‌یه‌کى زۆر ل‌ه خوێندکارانی کۆلێژی ئه‌ندازیاری زانکۆی سه‌اڵحه‌دین ل ‌ه‬ ‫هه‌ولێر‪ ،‬ویستیان خۆپیشاندانێکی ناڕه‌زایی رێکبخه‌ن بۆ پشتگیرى ل‌ه خۆپیشاندانه‌کانى‬ ‫هه‌رێمى کوردستان و وه‌ستانه‌و‌ه دژى گه‌نده‌ڵى و بێ کارى‪ ،‬به‌اڵم له‌الیه‌ن راگری‬ ‫کۆلێژه‌که‌و‌ه رێگریان لێکراو رێگ‌ه نه‌درا بچن‌ه سه‌ر شه‌قام و رێگریش کرا ل‌ه سه‌ر‬ ‫خوێندنه‌وه‌ی یاداشته‌که‌یان‪ ،‬ک‌ه ل‌ه چه‌ند خاڵێک پێکهاتبوو‪ ،‬به‌اڵم خوێندکاران ل ‌ه‬ ‫زانکۆکه‌دا به‌رده‌وامیان ب‌ه خۆپیشاندانه‌که‌یاندا‪.‬‬

‫هه‌ڵه‌بجه‌‬

‫به‌ جیاوازییه‌کانه‌وه‌ له‌ژێر چه‌تردا کۆده‌بینه‌وه‌‬

‫رۆژنامه‌یه‌کی گشتی هه‌فتانه‌یه‌‪ ،‬کۆمپانیای چه‌تر ده‌ریده‌کات‬ ‫پاشکۆیه‌کی تایبه‌ت ب ‌ه رووداوه‌کانی ئێستای هه‌رێمی کوردستان‬

‫پێنج‌شه‌ممه‌ ‪2011/2/24‬‬

‫گه‌نجانى که‌الر و ده‌ربه‌ندیخان ب ‌ه یه‌ک ده‌گه‌ن‬

‫رۆژى (‪ )2/21‬نزیکه‌ى (‪ )500‬گه‌نج ل‌ه ناوه‌ڕاستی بازاڕی ده‌ربه‌ندیخان بۆ جاری دووه‌م ده‌ستیان کرده‌و‌ه ب‌ه خۆپیشاندان و‬ ‫داخستنی رێگای سه‌ره‌کی ده‌ربه‌ندیخان ـ که‌الر‪ ،‬دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند تایه‌ریه‌کیان سووتاند‪ ،‬ب‌ه وتنه‌وه‌ی «ئێر‌ه ساحه‌ی ته‌حریره‌‪،‬‬ ‫خۆ میسرتان له‌بیره‌» خۆپێشاندانه‌ک‌ه به‌رده‌وام بوو‪.‬‬ ‫ێ که‌وتبوون گه‌یشتن‌ه ده‌ربه‌ندیخان و‬ ‫ێ ل‌ه که‌الره‌و‌ه وه‌ڕ ‌‬ ‫دواتر و ل‌ه ئێواره‌دا هه‌شت گه‌نج ل‌ه گه‌نجانی که‌الر‪ ،‬ک‌ه ب‌ه پ ‌‬ ‫ێ و چیتر لوله‌ی‬ ‫گه‌نجانی ئه‌و شارۆچکه‌ی‌ه ب‌ه چه‌پڵه‌ڕێزان پێشوازیان لێکردن‪ ،‬داوایان کرد ئاشتی ل‌ه کوردستاندا به‌رقه‌رار ب ‌‬ ‫تفه‌نگه‌کانیان روو نه‌که‌ن‌ه هیچ خۆپێشانده‌رێک‪.‬‬ ‫هه‌روه‌ها ئه‌و گه‌نجانه‌ی ک‌ه ل‌ه ک �ه‌الره‌و‌ه هاتبوون یه‌کیان گرته‌و‌ه و و دووب��ار‌ه ب ‌ه‬ ‫دروشمی «ئێر‌ه ساحه‌ی ته‌حریره‌‪ ،‬خۆ میسرتان ل‌ه بیره‌» درێژه‌یان ب‌ه خۆپێشاندانه‌که‌دا و‬ ‫ێ هیچ کاردانه‌وه‌یه‌ک به‌رانبه‌ر‬ ‫هێزه‌کانی ئاساییش و پۆلیس هه‌ر وه‌ک رۆژانی پێشوو ب ‌‬ ‫خۆپێشانده‌ره‌کان چاودێریان ده‌کرد‪.‬‬

‫ده‌ربه‌ندیخان‬

‫هه‌ولێر‬

‫هێشتا توڕ ‌ه نه‌بووه‌‬

‫چه‌مچه‌ماڵ‬

‫ل‌ه چه‌ند هه‌ڵوێستێکى جیادا و ب‌ه چه‌ند کۆبونه‌وه‌یه‌ک خوێندکارانى شارۆچکه‌ى چه‌مچه‌ماڵ پشتگیرى‬ ‫خۆپیشاندانه‌کانى هه‌رێمى کوردستانیان کرد و داواى چا‌کسازى و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵیان کرد‪ ،‬هه‌روه‌ها داواشیان‬ ‫کرد به‌رد ب‌ه فیشه‌ک وه‌اڵم نه‌درێته‌وه‌‪.‬‬ ‫ب‌ه گوێره‌ى زانیاریه‌کان ئه‌گه‌رى ئه‌و‌ه هه‌ی‌ه خۆپیشاندانى فراوان ب‌ه پێشه‌نگایه‌تى رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى‬ ‫مه‌ده‌نى ل‌ه چه‌مچه‌ماڵ رێکبخرێت‪ ،‬به‌اڵم تا ئێستا رێکخراوه‌کان دڵنیا نین‪ ،‬له‌وه‌ى بتوانن جڵه‌وى خۆپیشاندانه‌ک ‌ه‬ ‫بگرن‌ه ده‌ست و گه‌نجانى توڕ‌ه ئاڕاسته‌که‌ى نه‌گۆڕن‪.‬‬

‫فۆتۆ‌کان‪ :‬فه‌ریق هه‌ڵه‌بجه‌یی‪ ،‬په‌ژار محه‌مه‌د‪ ،‬ئه‌حمه‌د قادر‪ ،‬ئارام شه‌مێرانی‪ ،‬شۆڕش مسته‌فا‪ ،‬پێشڕه‌و حه‌مید‪ ،‬ئینته‌رنێت‬

‫کۆسره‌ت ره‌سوڵ‪:‬‬

‫به‌ جیاوازییه‌کانه‌وه‌ له‌ژێر چه‌تردا کۆده‌بینه‌و‌ه‬

‫رۆژنامه‌یه‌کی گشتی هه‌فتانه‌یه‌‪ ،‬کۆمپانیای چه‌تر ده‌ریده‌کات‬ ‫پاشکۆیه‌کی تایبه‌ت به‌ رووداوه‌کانی ئێستای هه‌رێمی کوردستان‬

‫پێنج‌شه‌ممه‌ ‪2011/2/24‬‬

‫ئاماده‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت‬

‫له‌م الپه‌ڕه‌یه‌‬

‫ل ‌ه سلێمانى میلیشیاى حزبى خه‌ڵکیان کوشتووه‌‬ ‫‌[ چه‌تر ]‬ ‫ل ‌ه نوێترین راپۆرتى خۆیدا رێکخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى‬ ‫(‪ )amnesty internation‬داوا ل ‌ه حکومه‌تى هه‌رێمى‬ ‫کوردستان ده‌کات ک ‌ه «جڵه‌وى ئه‌و میلیشیا چه‌کدار ‌ه حزبیان ‌ه‬ ‫بگرێت‪ ،‬ک ‌ه رۆژى (‪)17‬ى شوبات چه‌ند خۆپیشانده‌رێکیان‬ ‫کوشتووه‌‪ ،‬ئه‌م ‌ه س �ه‌ره‌ڕاى ئ�ه‌وه‌ى خۆپیشاندان ل ‌ه دژى‬ ‫حکومه‌ت به‌رده‌وامه‌»‪.‬‬

‫راپۆرته‌که‌ى رێکخراوه‌ک‌ه ئ��ام��اژه‌ى بۆ ئ �ه‌و‌ه ک���ردووه‌‪ ،‬ل‌ه ئه‌نجامى‬ ‫پێکدادانه‌کاندا ل‌ه نێوان خۆپیشانده‌ران ل‌ه الیه‌ک و هێزه‌کانى پۆلیسى‬ ‫حکومه‌ت و چه‌کداره‌کانى پارتى دیموکراتى کوردستان ل‌ه الیه‌کى تره‌و‌ه ل ‌ه‬ ‫شارى سلێمانى‪ ،‬چه‌ند گه‌نجێک کوژراو‌ه و چه‌ندین که‌سیش بریندار بوون‪.‬‬ ‫راپۆرته‌ک‌ه ل‌ه زاری مالکۆلم سمارت ( ‪)Malcolm Smart‬‬ ‫ت و باکوری ئه‌فریقای رێکخراوه‌که‌‪،‬‬ ‫به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی رۆژهه‌اڵتی ناوه‌ڕاس ‌‬ ‫ده‌ڵێت‪« :‬ئه‌و‌ه پێوستییه‌کی هه‌نوکه‌یی‌ه ک‌ه ده‌سه‌اڵتداران ده‌ستبه‌کار بن‬ ‫بۆ رێگه‌گرتن ل‌ه کوشتاری زۆرت��ر‪ ،‬هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی میلیشیاکانی‬ ‫پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنترۆڵ بکه‌ن‌و ب‌ه پێی یاسا لێپرسینه‌وه‌یان‬ ‫له‌گه‌ڵدا بکرێت»‪.‬‬ ‫راگه‌یاندنه‌ک‌ه ده‌شڵێت‪ :‬ب‌ه پێی راپۆرته‌کان هێز‌ه ئه‌منیه‌کان ته‌قه‌یان‬ ‫کردوه و گازی فرمێسکڕێژیان به‌کارهێناو‌ه ل‌ه دژی‬ ‫ل‌ه خۆپیشانده‌ران ‌‌‬ ‫ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی ده‌یانویست بگه‌ن‌ه باره‌گای (پ‪.‬د‪.‬ک) بۆ ئه‌وه‌ی‬ ‫بیسوتێنن‪.‬‬ ‫کۆسره‌ت ره‌سوڵ‪:‬‬ ‫ئاماژ‌ه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌کات‪« ،‬تا ئێستا سێ که‌س له‌و خۆپیشاندانانه‌ی‬ ‫«ئاماده‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت»‬ ‫سلێمانیدا ب‌ه ده‌ستی میلیشیای (پ‪.‬د‪.‬ک) کوژراون ک‌ه هه‌رسێکیان‬ ‫گه‌نجن و خۆپیشانده‌رانیش داوای کۆتایی هێنان ب‌ه گه‌نده‌ڵی ده‌که‌ن»‪.‬‬ ‫‌[ چه‌تر ]‬ ‫ڕاپۆرته‌ک‌ه دووبار‌ه ل‌ه زاری ( ‪) Malcolm Smart‬ه‌و‌ه ده‌ڵێت‪:‬‬ ‫ل‌ه لێدوانێکیدا بۆ رادیۆى (نه‌وا) دوێنێ ئێوار‌ه (کۆسرت ره‌سوڵ)‬ ‫«ده‌سه‌اڵتدارانی کوردی ده‌بێ فه‌رمانی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی‬ ‫ده‌موده‌ست له‌م کوشتنان‌ه بده‌ن‌و ئه‌وانه‌ی ک‌ه ده‌ستیان تیایدا بوو‌ه ده‌بێ جێگری سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان‪ ،‬ئاماژه‌ی بۆ‬ ‫که ئه‌و کوشتنان‌ه نایاسایی ئه‌و‌ه کرد «وه‌ک یه‌کێتی ئاماده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت‬ ‫دادگایی بکرێن‪ ،‬چونک‌ه وا ده‌رده‌که‌وێت ‌‌‬ ‫به‌و شێوه‌یه‌ى ک‌ه خه‌ڵک داوای ده‌کات»‪.‬‬ ‫بوون»‪.‬‬ ‫(کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی) جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتی یه‌کێتی‬ ‫ل‌ه درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا وتیشی «ئێم‌ه ب‌ه هه‌موو شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ‬ ‫رێکخه‌رانی خۆپیشاندانه‌که‌ی سلێمانی‬ ‫خه‌ڵکی کوردستانداین و ئه‌وان داوای هه‌رچی بکه‌ن ل‌ه چوارچێوه‌یه‌کی‬ ‫دیموکراسیدا ئێم‌ه ئه‌و‌ه ده‌که‌ین و ب‌ه شێوه‌یه‌کی هێمانانه‌»‪.‬‬ ‫ل ‌ه سه‌المه‌تی گیانیان دڵنیانین‬ ‫ئه‌وه‌شى وت‪« :‬ئێم‌ه وه‌ک پێنج الیه‌ن‌ه بنه‌ڕه‌تیه‌ک‌ه (پارتی‪ ،‬یه‌کێتی‪،‬‬ ‫‌[ چه‌تر ]‬ ‫دواى هه‌فته‌یه‌ک تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر خۆپیشاندان و گۆڕان‪ ،‬یه‌کگرتوو‪ ،‬کۆمه‌ڵ) ده‌بێت دانیشتن ئه‌نجام بده‌ین بۆ گه‌یشتن ب ‌ه‬ ‫رووداوه‌ک��ه‌ى (‪)2011/2/17‬ی شاری سلێمانی‪ ،‬تا ئێستا چاره‌سه‌رێکی گونجاو بۆ ئه‌م بارودۆخه‌»‪.‬‬

‫قوربانیانی رووداوه‌کانی هه‌رێم‪ :‬شه‌هیدان شێرزاد‪ ،‬رێژوان‪ ،‬سورکێو‬

‫رێکخه‌رانی ئه‌و خۆپیشاندان ‌ه به‌وته‌ی خۆیان ل ‌ه سه‌المه‌تی‬ ‫گیانیان دڵنیا نین‪.‬‬

‫له‌لێدوانێکی تایبه‌تدا ب��ۆ (چ �ه‌ت��ر) ئاکۆ خه‌لیل‪ ،‬یه‌کێک ل ‌ه‬ ‫سه‌رپه‌رشتیارانی خۆپیشاندانه‌ک‌ه رایگه‌یاند‪ :‬دواى خۆپیشاندان و‬ ‫رووداوه‌که‌ى (‪ )2011/2/17‬داوایان کردین راسته‌وخۆ بچین‌ه پارێزگا‪،‬‬ ‫ئێمه‌ش رۆییشتنمان ن‌ه ب‌ه باش و ن‌ه ب‌ه قانوونى زانى‪ ..‬بۆی‌ه سه‌ردانى‬ ‫نوسینگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمان کرد‪ ،‬گوتیان ئه‌گه‌ر داواى یاساییتان‬ ‫ل‌ه سه‌ربێت ناتوانین هه‌ڵیبوه‌شێنینه‌وه‌‪،‬پێشیان وتین ئێم‌ه دوو به‌ڵێن ده‌ده‌ین‬ ‫هه‌ڵناکوتین‌ه سه‌ر ماڵه‌کانتان‪ ،‬ئه‌گه‌ر ئاسایش ئه‌و‌ه بکات ناشێڵین پارتى‬ ‫ئه‌و‌ه بکات‪ .‬هه‌روه‌ها ئاکۆ خه‌لیل وتیشی‪ :‬ماڵی ئێم‌ه و سه‌رپه‌رشتیارانی‬ ‫خۆپیشاندانه‌که‌یان ب‌ه جلوبه‌رگى مه‌ده‌نى له‌ژێر ناوى هاوڕێیه‌تییه‌وه‬ ‫ماڵمانیا‌ن پشکنیوو‌ه و الپتۆپه‌که‌ی منیان بردووه‌‪.‬‬ ‫ئه‌و سه‌رپه‌رشتیار‌ه راشیگه‌یاند‪ :‬تا ئێستا ل‌ه دڵ‌ه راوکێداین و هه‌ست‬ ‫به‌نائارامی ده‌که‌ین و ل‌ه گیانی خۆمان دڵنیانین‪.‬‬

‫یه‌که‌م گه‌نج که‌ بریندار بوو له‌به‌رده‌م لقی چوار فۆتۆ‪ :‬په‌ژار محه‌مه‌د‬

‫سبه‌ینێ عێراق‬ ‫ده‌بێت ‌ه رۆژى توڕه‌یى‬

‫ب ‌ه بڕیاری په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگ ‌ه‬ ‫له‌ناو شاره‌کان ده‌چێته‌ده‌ره‌وه‌‬ ‫‌[ چه‌تر ]‬ ‫به‌گوێره‌ی بڕیاری په‌رله‌مان ده‌بێت ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی‬ ‫پێشمه‌رگ ‌ه له‌شار بچێت ‌ه ده‌ره‌و ‌ه و ق�ه‌ره‌ب��ووی زیان‬ ‫لێکه‌وتووان بکه‌نه‌و ‌ه و سه‌رۆکی حکومه‌ت و وه‌زیره‌کانی‬ ‫ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ش بانگهێشتی په‌رله‌مان بکرێن‪.‬‬

‫ئه‌مشه‌و (‪ )2011/2/24‬دوای دانیشتنێکی نائاسایی درێژ خایه‌نی‬ ‫په‌رله‌مانی کوردستان ل‌ه ره‌وشێکی ناجێگیردا فراکسیۆنه‌کانی‬ ‫پ�ه‌رل�ه‌م��ان ل�‌ه (‪ )17‬خ��اڵ��دا ب��ڕی��اری��ان��دا ک�‌ه «ئیدان‌ه و ته‌حریم و‬ ‫ته‌جریمکردنی توندوتیژی و ته‌قه‌کردن له‌هاواڵتیان و هه‌ڵکوتان‌ه سه‌ر‬ ‫باره‌گا فه‌رمیه‌کان» بکه‌ن و‌ه بڕیاریشیدا ک‌ه ئه‌و هێزانه‌ی جوڵه‌یان‬ ‫پێکراو‌ه به‌هۆی رووداوه‌کانی (‪)17‬مانگه‌و‌ه بگه‌ڕێنه‌و‌ه باره‌گاکانیان‬ ‫و گیراوه‌کانیش ئ��ازاد بکرێن و حکومه‌تیش ق�ه‌ره‌ب��ووی م��ادی و‬ ‫مه‌عنه‌وی سه‌رجه‌م ئه‌و که‌س و الیه‌نان‌ه بکات ک‌ه زه‌ره‌رمه‌ندبوون‪.‬‬ ‫بڕیاریش‌ه خۆپیشانده‌ران‪ ،‬ته‌نها ب‌ه هێزه‌کانی پۆلیسی ناوخۆ و پۆلیسی‬ ‫چاالکی‌ه مه‌ده‌نیه‌کان بسپێردرێت‪ ،‬په‌رله‌مان له‌و دانیشتنه‌دا بڕیاریدا ک ‌ه‬ ‫پێشمه‌رگ‌ه ل‌ه هه‌موو جۆر‌ه ملمالنێیه‌کی سیاسی ناوخۆیی به‌دووربێ‪.‬‬ ‫له‌و دانیشتن‌ه ده‌مدرێژه‌ی په‌رله‌ماندا بڕیاری ئه‌وه‌شدرا ک‌ه ئه‌و‬ ‫لیژنه‌یه‌ی پێکهاتوو‌ه بۆ لێکۆڵینه‌و‌ه ل‌ه رووداوه‌کان له‌الیه‌ن ئه‌ندامێکی‬ ‫دادگای ته‌مییزه‌و‌ه سه‌رۆکایه‌تی بکرێت‪ ،‬بڕیاریش‌ه «ئه‌نجامده‌رانی‬ ‫سووتاندنی که‌ناڵی نالیا‪ ،‬رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی گۆڕان‪ ،‬رێوشوێنی‬ ‫یاساییان له‌به‌رامبه‌ردا بگیرێت‌ه به‌ر»‪.‬‬ ‫س�ه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ک‌ه پێشتریش باس له‌وه‌ده‌کرا وه‌زیره‌کان بانگی‬ ‫په‌رله‌مان ده‌کرێت‪ ،‬به‌اڵم ئاماده‌ی ئه‌م دانیشتن‌ه نه‌بوون بۆی‌ه بڕیاردرا‬ ‫سه‌رۆکی حکومه‌ت و وه‌زی��ری ناوخۆ و پێشمه‌رگ‌ه بانگبکرێت بۆ‬ ‫په‌رله‌مان‪.‬‬

‫[‌ چه‌تر ]‬ ‫ب��ه‌ گ���وێ���ره‌ى راپ��ۆرت��ێ��ک��ی م��اڵ��پ��ه‌ری (‪)CNN‬‬ ‫ده‌س �ه‌اڵت��داران��ی عێراق ترسیان لێ نیشتووه‌ له‌و‬ ‫خۆپیشاندانه‌ سه‌رتاسه‌رییه‌ی‪ ،‬که‌ بڕیاره‌ سبه‌ینێ‬ ‫هه‌ینى (‪ )2/25‬به‌ڕێوه‌بچێت و ل�ه‌ فه‌یسبوک و‬ ‫تویته‌ره‌وه‌ بانگه‌شه‌ و ئاماده‌کاری بۆ ده‌کرێت‪.‬‬

‫له‌ راپۆرته‌که‌دا هاتوه‌‪ :‬رێکخه‌رانی خۆپیشاندانه‌که‌ له‌ سه‌ر‬ ‫سایتی فه‌یسبوک و تویته‌ر چه‌ند گروپێکیان پێکهێناوه‌ که‌ تا‬ ‫ئێستا نزیکه‌ی (‪ )20,000‬هه‌زار ئه‌ندامیان کۆکردوه‌ته‌وه‌‪.‬‬ ‫ل �ه‌ راپ��ۆرت �ه‌ک �ه‌دا ب��اس ل���ه‌وه‌ش ک���راوه‌‪ ،‬ب��ۆ ه��ێ��ورک��ردن�ه‌وه‌ی‬ ‫بارودۆخی عێراق‪ ،‬سه‌رۆک وه‌زیران و وته‌بێژی حکومه‌ت ئه‌وه‌یان‬ ‫راگه‌یاندوه‌‪ ،‬که‌ موچه‌ زیاد ده‌که‌ن و نزیکه‌ی (‪ )300,000‬سێ‬ ‫سه‌د هه‌زار هه‌لی کاریش بۆ هاواڵتیانی عێراقی دابین ده‌که‌ن‪.‬‬ ‫خ��ۆپ��ی��ش��ان��دان�ه‌ چ���اوه‌ڕوان���ک���راوه‌ک���ه‌ی ع��ێ��راق ک��اری��گ �ه‌ری‬ ‫راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر کاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دروستکردو‌ه‬ ‫و له‌و باره‌وه‌ (مه‌حمود عوسمان) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی‬ ‫عێراق ب�ه‌( ‪)CNN‬ى‌ راگ �ه‌ی��ان��دووه‌‪ :‬ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی‬ ‫عێراق تا رۆژی (شه‌ممه‌) کاره‌کانی راگرتووه‌‪ ،‬چونکه‌ زۆربه‌ی‬ ‫ئه‌ندامه‌کانی ل�ه‌ کاتی خۆپیشاندانه‌کاندا ده‌گ �ه‌ڕێ��ن �ه‌وه‌ بۆ‬ ‫پارێزگاکانیان‪.‬‬ ‫هه‌ر له‌ راپۆرته‌که‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌‪ :‬بانگه‌شه‌ و کارکردن‬ ‫بۆ خۆپیشاندانه‌ سه‌رتاسه‌ریه‌که‌ی عێراق له‌ کاتێکدایه‌‪ ،‬له‌ چه‌ند‬ ‫رۆژی رابردودا به‌ هه‌زاران که‌س له‌ دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه‌‬ ‫سه‌ره‌تاییه‌کان و بوونى گه‌نده‌ڵى و بێ کارى و نا دادپه‌روه‌رى له‌‬ ‫چه‌ندین پارێزگاى عێراقدا ناڕه‌زایى و خۆپیشاندانیان رێکخست‪.‬‬

‫ژنانیش به‌شدارن ل ‌ه ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیه‌کاندا فۆتۆ‪ :‬ئه‌حمه‌د قادر‬

‫مه‌یدانی ئازادی سلێمانی‬ ‫ژماره‌ی متمان ‌ه‬ ‫خاوه‌ن ئیمتیاز‬ ‫سه‌رنوسه‌ر‬ ‫دیزاین‬ ‫باڵوکردنه‌وه‬ ‫‌راوێژکاری یاسایی‬ ‫ناونیشان‬ ‫تیراژ‬

‫فۆتۆ‪ :‬فه‌ریق هه‌ڵه‌بجه‌یی‬ ‫‪212‬‬ ‫که‌مال حه‌سه‌ن حه‌مه ره‌زا‬ ‫کاروان ساالر‬ ‫ناوه‌ندی گرافیکی رۆژیار‬ ‫کۆمپانیان په‌یپه‌ر ‪07710299753‬‬ ‫سیروان ئه‌حمه‌د حامد‬ ‫سلێمانی گه‌ڕه‌کی عه‌لی ناجی‌‬ ‫‪07710299753 - 07480179510‬‬ ‫‪5000‬‬ ‫‪cetir2010@gmail.com‬‬ ‫‪cetir2010@yahoo.com‬‬

Chatr_45(2)  

Rojnamey Chatr