Issuu on Google+

‫چۆن ) ‪ ( Curriculum Vitae‬یاخود )‪ (CV‬سەرکەوتو ئەنوسیت؟؟‬ ‫دوای ئەوهی تێبینی ئەوەم کرد ھیچ فێرکاری و نوسراوێک بونی نییە لەسەرچۆنێتی‬ ‫نوسین و داڕشتنی)‪ (CV‬بە زمانی کوردی‪ ،‬بەپێویستم زانی ھەوڵ بدەم لە رێگەی‬ ‫نوسینی ئەم بابەتەوە خزمەتێکی بچوکی گەنجانی کوردستان بکەم چونکە دڵنیام زۆر‬ ‫گەنجی بەتوانامان ھەیە کە بەھۆی نادروستی دارشتنی (‪)CV‬یەوە لە زۆر ھەلی کار‬ ‫بێبەش بوون‪ ،‬بۆ ئەوەی لە ئێستا بەدوا توشی کێشەی لەو جۆرە نەبن ئەم بابەتەم بۆ‬ ‫ئامادەکردوون بەو ھیوایەی زۆرترین گەنجی کورد لێی سودمەندبن‪.‬‬

‫‪‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬

‫‪‬‬

‫مەھێڵە (‪)CV‬یەکەت لە دوو پەڕە تێپەڕ بێت‪.‬‬ ‫ناوی تەواوی خۆت و ناونیشان و ژمارەی مۆبایلەکەت لە سەرەوە‬ ‫یاخود لە سەرەتادا بنوسە‪.‬‬ ‫لیستێک بۆ نوسینی کاری لەپێشینەت ئاماده بکە‪ ،‬واتە ئەو کارانەی لە‬ ‫پێشوودا کردوتە و شارەزایت تێیاندا ھەیە‪ ،‬بە کاری ئێستا دەستپێبکە‪،‬‬ ‫ئەگەر لە ئێستادا کارێکت نەبوو بە کۆتا کارت دەستپێبکە‪.‬‬ ‫درێژە بە نوسین مەدە و بە کورتی و پوختی بنوسە و خۆت لە‬ ‫دوبارەکردنەوەی وشە بەدوور بگرە‪.‬‬


‫ئەو زانیارییە گرنگانەی کە پێویستە لەم بەشەدا بنوسرێت و لەناو (‪)CV‬دا بوونی ھەبێت ئەمانەن‪:‬‬ ‫ناو‪ :‬ناوی سیانیت بەشێوەیەکی دروست بنوسە‪.‬‬ ‫پۆستی ئەلکترۆنی(‪ :)Email‬پۆستێکی ئەلکترۆنی شیاو و دروست بنوسە کە دوربێت لە ناو و وشەی‬ ‫نەخوازراو‪ ،‬گەر ناوی خۆت یا نزیک لە ناوی خۆت بێت باشترە‪.‬‬ ‫ژمارەی مۆبایل‪ :‬ئەمە گرنگترینە لەم بەشەدا کە پێویستە بە ڕاستی بینوسی و بەردەوام ئاگات لە‬ ‫مۆبایلەکەت بێت کە نەکوژێتەوە و لەدەرەوەی بازنەدا نەبێت‪.‬‬ ‫ناونیشان‪ :‬لێرەدا پێویستە ناونیشانی نیشتەجێبونت بنوسیت کە پێکھاتبێت لە شار ‪ /‬گەڕەک ‪ /‬کۆاڵن‬

‫زۆرێک لەوانەی کە (‪)CV‬یەکەی تۆ یان ھەرکەسێکی تر ئەچێتە بەردەستی و ھەڵی ئەسەنگێنێت لە‬ ‫‪ ٠١‬چرکە زیاتر لە کاتی خۆی نادات بە خوێندنەوەی‪ ،‬چونکە بەدوای چەند زانیارییەکدا دەگەڕێت‬ ‫کە سەرنجی ڕابکێشێت‪ ،‬لێرەدا دەتوانیت بە نوسراوێکی زۆر کورت سەرنجی ئەم کەسە بەالی‬ ‫خۆتدا رابکێشی و وا بکەیت پەسەند بکرێیت‪ ،‬بەاڵم بیرت بێت لە ‪ ٤‬بۆ ‪ ٣‬دێڕ کەمتر بنوسێت باشترە‪.‬‬

‫‪" ‬ژمێریارێکی سەرکەوتووم لە کۆمەڵەی ژمێریارانی کوردستان‪ ،‬ئەزمونی ‪ ٤‬ساڵی کاری‬ ‫ژمێریاریم ھەیە و لەو بوارەدا توانای فێرکردنم ھەیە "‬ ‫‪" ‬شارەزاییم ھەیە لە پڕۆگرامەکانی ‪ (word, Photoshop, web page maker,‬یاخود‬ ‫ھەر پرۆگرامێک کە تۆ ئەیزانی )ئەزمونی ‪ ٢‬ساڵی کارم ھەیە لە رۆژنامەی (*******)‬ ‫یاخود وێب سایتی (******) یاخود ھەرشوێنێکی دیکە کە تۆ خۆت ئەینوسیت"‬ ‫‪“ ‬خاوەنی بڕوانامەی (*****) م لە (******) دا و ئەزمونی ‪ ٣‬ساڵی کارم ھەیە لە‬ ‫(********) پاشان ساڵێک لە‪(******)".‬‬

‫ئەم بەشە پەیوەندییەکی تەواوی بە بەشی پێشترەوە ھەیە و وەک تەواوکەرێکە بۆی‪ ،‬کاتێک لە بەشی‬ ‫پێشودا سەرنجی کەسی ھەڵسەنگێنەر رادەکێشیت‪ ،‬لێرە وردەکاری زیاتر دەخوێنێتەوە‪.‬‬ ‫لێرەدا کارەکانی پێشووی خۆت دەنووسیت کا پێویستە وردەکاری کات و شوێن بخەیتە روو‪،‬‬ ‫ھەروەھا بە کاری ئێستات دەستپێ ئەکەیت ئەگەر ھەبوو‪ ،‬ئەگەر نا ئەوا کۆتا کارت کە دەستبەرداری‬ ‫بویت‪ ،‬واتە لە کاتی ئێستاوە دەستپێئەکەیت و بەرەو رابردوو نەک بە پێچەوانەوە‪.‬‬


‫‪‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬ ‫‪‬‬

‫‪‬‬

‫بە ناوی کاری ئێستا یان کۆتا کارت دەستپێبکە‪( .‬واتە ناوی کارەکە)‪.‬‬ ‫پاشان بەرواری دەستپێکردنی کارەکە ھەروەھا بەرواری وازھێنان‪.‬‬ ‫دواتر ناوی شوێنی کار‪.‬‬ ‫ئێستا کورتەیەک لەسەر شوێنیکارەکەت بنوسە‪( .‬ھەمو شوێنێکی کار الی ھەمو خەڵک‬ ‫ناسراو نییە و ھەروەھا ئەم بەشە رادەی تێگەیشتنی تۆ دەرەخات لە شوێنی کارەکەت)‪.‬‬ ‫دواتر کورتەیەک لەسەر ئەرکی خۆت بنوسە لە شوێنی کارەکەت‪ ،‬بیرتبێت زانیاری زۆرتر‬ ‫مەنوسە و موبالەغە مەکە لەم رونکردنەوەیەدا‪ .‬بۆ نمونە ئەگەر ئەرکی تۆ (بەڕێوبەری‬ ‫پڕۆژەکان) بوو مەنوسە "من وەکو بەڕێوبەری پڕۆژەکان کارم ئەکرد" چونکە ئەمە خۆی‬ ‫لە ناوی ئەرکەکەتدا دیار و رونە‪.‬‬ ‫لە کۆتاییدا گرنگترین دەستکەوتەکانت بنوسە کە بە گرنگیان ئەزانیت جگە لەوەی کە ئەرکی‬ ‫خۆت بووە‪ ،‬لێرەدا پێویستە ئەرک و دەستکەوت جیا بکەیتەوە بۆ نمونە "کارەکانم بە باشی‬ ‫بەڕێوە دەبرد" یان شتێکی لەم جۆرە نابێت بە دەستکەوت بەڵکو پێناسەی کارێک بکەیت کە‬ ‫زۆر زوتر لە وادەی تەواو بونی بە سەرکەوتویی تەواوت کردبێت یاخود بڕی تێچونی‬ ‫کارێکت بەڕێژەیەکی بەرچاو کەم کردبێتەوە یاخود کارێکی جیاوزی گونجاوت ئەنجام‬ ‫دابێت‪ .‬بەاڵم پێویستە ‪ ٠١١%‬ئەم زانیاریانە و ئەوەی ئەینوسیت راست بن و ئامادەبیت بۆ‬ ‫ھەر پرسیارێک کە لەم بەشەدا لێت بکرێت چونکە ئەگونجێ بەدواداچوون بۆ راستییەکەی‬ ‫بکرێت‪ .‬جا باشتر وایە کارێک کە نەتوانیت لە بارەیەوە قسە بکەیت یان زانیاری زیاتر‬ ‫بدەیت نەینوسیت‪.‬‬

‫بە نوسینی کۆتا بڕوانامە کە بەدەستت ھێناوە دەستپێبکە و ناوی شوێن و کاتی بەدەستھێنان بنوسە‪.‬‬ ‫دواتر ناوی ئەو خوالنەی کە ئامادەیان بوویت بنوسە ئەگەر ھەیە بە شوێن و ساڵی بەڕێوەچونی‬ ‫خولەکەوە‪ .‬وە زیاتر ئەو دەورانە بنوسە کە پاڵپشتی تایبەتمەندێتی پیشەییت ئەکەن‪.‬‬ ‫لە کۆتاییدا گەر (‪ )CV‬بەم شێوهیە داڕێژیت دڵنیام کێشەت نابێت و گەر گونجاو بیت بۆ ئەو شوێنەی‬ ‫الی تۆ خوازراوه و (‪ )CV‬خۆت ناردووه بۆ الیەنی پەیوهندیدار و بەخت یاوهرت بێت پشت بە خوا‬ ‫وهردهگیرێیت‪.‬‬


Cv_چۆنییه‌تی نوسین و داڕشتنی (CV) به‌ شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو