په‌راوێزه ميدياييه‌كان -6-
له نێوان ميدياى كوردى و هه‌ژماره‌كانى داعشدا
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان*
كاتى ئه‌وه هاتووه سه‌رنجێكى به‌راورديانه له نێوان هه‌رێم و داعش بخه‌ينه‌ڕوو، به تايبه‌تى له رووى ميديايى و شه‌ڕى پڕوپاگه‌نده‌ييه‌وه. به‌راوردێك له نێوان ميدياى پێشكه‌وتوو، پاره‌دار، هه‌مه كه‌ناڵ و فره ره‌نگى كوردى له لايه‌ك، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ژمار، ئه‌كاونت و چه‌ناڵانه‌ى داعش له لايه‌كى ديكه‌وه بكه‌ين، كه له رێگه‌يانه‌وه چه‌كدارانى داعش وه‌ك ئاوى په‌نگخواردووى درزى به‌رده شاخ پڕوپاگه‌نده بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. پێويسته بزانين ئێمه به هه‌موو تواناى ماددى و مرۆيى و ته‌كنييكه‌وه له كوێ و ميدياى داعشى، كه زياتر له رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه‌يه له كوێ..؟