Issuu on Google+

‫‪N w e‬‬

‫‪Z a n i s t y‬‬

‫ژمار ‌ه (‪ ،)16‬ئایاری ‪ 2012‬نرخ (‪ )2000‬دینار‬

‫‪www.facebook.com/lvinscience2‬‬

‫الوترین دکتۆری زانکۆی سلێمانی بەدوای ژیان لەدەرەوەی زەویدا دەگەڕێت‬

‫بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید‬ ‫کامیان باشترینە؟‬

‫هۆکاری زانستی‬ ‫جیابوونەوەی ئەکتەرەکانی‬ ‫هۆڵیوود‬

‫سەیرکردنی فیلمە خەمناکەکان شادماندەکات‬ ‫مەیمونەکان فێری خوێندەواری دەبن‬

‫پزیشکی جێگرەوەی چینی‬ ‫نهێنییەکانی دەرزی ئاژنین‬

‫توڕەیی‌و قەلەقی‬ ‫دەتکوژێت‬ ‫پاککردنەوەی ئاو‬ ‫بەتوێکڵی مۆز‬ ‫تورکیا پارە ناهێڵێت‬

‫تاقیکردنەوەی خوێن بۆ دۆزینەوەی شێرپەنجەی مەمک‬


‫‪Nwe‬‬

‫گۆڤارێکی مانگانه‌یه‪ ،‬کۆمپانیای لڤین‌ ده‌ریده‌کات‬

‫‪Zani sty‬‬

‫ژماره (‪ ،)16‬ئایاری ‪ 2012‬نرخ (‪ )2000‬دینار‬

‫‪www.facebook.com/lvinscience2‬‬

‫الوترین دکتۆری زانکۆی سلێمانی بەدوای ژیان لەدەرەوەی زەویدا دەگەڕێت‬

‫بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید‬ ‫کامیان باشترینە؟‬

‫هۆکاری زانستی‬ ‫جیابوونەوەی ئەکتەرەکانی‬ ‫هۆڵیوود‬

‫سەیرکردنی فیلمە خەمناکەکان شادماندەکات‬ ‫مەیمونەکان فێری خوێندەواری دەبن‬

‫پزیشکی جێگرەوەی چینی‬ ‫نهێنییەکانی دەرزی ئاژنین‬

‫توڕەییو قەلەقی‬ ‫دەتکوژێت‬

‫‌خاوه‌نی ئیمتیاز‪ :‬کۆمپانیای لڤین بۆ چاپ‌و باڵوکردنه‌وه‌‬ ‫‌سه‌رنووسه‌ر‌‪ :‬حسێن حسێنی‬ ‫‌به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری‪ :‬شێرکۆ خانزادی‬

‫پاککردنەوەی ئاو‬ ‫بەتوێکڵی مۆز‬ ‫تورکیا پارە ناهێڵێت‬

‫تاقیکردنەوەی خوێن بۆ دۆزینەوەی شێرپەنجەی مەمک‬

‫‪No.16, May 2012‬‬

‫ناونیشان‪ :‬نووسینگه‌ی سه‌ره‌کی‪ .‬کوردستان‪.‬‬ ‫سلێمانی‪ .‬گه‌ڕه‌کی عه‌لی ناجی‬ ‫سه‌روو نه‌خۆشخانه‌ی عه‌لی ناجی‬ ‫چاپخانەی چاپیدەکات‬ ‫کۆمپانیای (باڵڤ پەیک) باڵویده‌کاته‌وه‌‬

‫‪Tel: 07701991949‬‬ ‫‪www.issuu.com/lvinscience‬‬ ‫‪zanstinwe@yahoo.com‬‬

‫‪14 05‬‬ ‫‪36 30‬‬

‫‪nce2‬‬

‫‪lvinscie‬‬

‫‪k.com/‬‬

‫‪ceboo‬‬

‫‪www.fa‬‬


‫زانست بۆ گشت‬

‫اوكاری‬ ‫نست‪ ،‬ه‬ ‫زا دادوەری‬

‫هه‌موو ژماره‌یه‌ک‬ ‫دکتۆر ڕێبوار فەتاح‬ ‫ده‌ینوسێت‬

‫ی سەخت‌و‬ ‫�ان ك��ارێ�ك�‬ ‫�ك �ردن �ەوەی�‬ ‫دن �ەوەو پ��اك‬ ‫ج��ی��اك �ر‬ ‫ری‪ ،‬لەزۆر‬ ‫وەری ب��ووە‬ ‫گە ل �ەدادوە‬ ‫‪.‬‬ ‫ە‬ ‫ەن‬ ‫داد‬ ‫ژخای‬ ‫ج‬ ‫ی سەرنجە‬ ‫ه�����ەردەم ه ��اوك ��اری ت��اوان�ەك�ان�دا‪ ،‬درێ رە ئەم تەكنەلۆژیانە‪ ،‬ئ �ەوەی جێ‬ ‫دیا‬ ‫ن‪،‬‬ ‫ی ئێن ئەی‬ ‫زان��س��ت‬ ‫�اوان��ب��اران‌و سروشتی انوونییەكاندا‬ ‫ی تریشدا پیادەدەكرێ (‪ )٩٩.٩‬د‬ ‫�‬ ‫ق‬ ‫ت‬ ‫ە‬ ‫ی‬ ‫ر‬ ‫ش‬ ‫دەمێنێتەوە‬ ‫وا‬ ‫وە‬ ‫دا‬ ‫كێ‬ ‫ب �و‬ ‫ەندە لەسە‬ ‫ە‬ ‫ەردەوام لە‬ ‫اڵم ئەوەی‬ ‫ل �ەدۆزی��ن � ستییەكان ب‬ ‫ئەوەیە كە هەرچ وەكییەكە‪ ،‬بە‬ ‫تر‪ ،‬مەگەر‬ ‫ان‬ ‫ز‬ ‫دۆزینەوە‬ ‫ست رەشی‬ ‫لەكەسێكێ‬ ‫دا‬ ‫الوێكی پێ‬ ‫ە لەهەموو كەسێك ی كەسێك‬ ‫‪.‬‬ ‫هێلكەوە‪،‬‬ ‫ن‬ ‫و‬ ‫را‬ ‫ێن‬ ‫ڵ‪،‬‬ ‫بەكاره‬ ‫ی (‪ )١٨‬سا‬ ‫دنەوە‬ ‫ن‪ ،‬ك‬ ‫ەیەك‬ ‫ۆرانس‬ ‫(‪)١٩٩٣‬دا لە لەندە ەن بەسە بۆ جیاكر ەكی وەكیەك بن ل ‪ .‬هەڵبەت‬ ‫اڵەوە‪ ،‬لەالی‬ ‫ستیڤن ل ەئێوارەیەكی‬ ‫دا پێكهاتبن‬ ‫كان دووانەی‬ ‫انی بوو‪ ،‬ل‬ ‫م‬ ‫ك�‬ ‫ە‬ ‫ر ناچێت‪،‬‬ ‫بەریت‬ ‫ی دەك�رد بگەڕێتەوە دەم گوتنەوەی كەس وو‪ ،‬لەمنداڵدانی دای� كەسێكی ت‬ ‫كەسێك لە‬ ‫ن�ەك د‬ ‫س‬ ‫ە‬ ‫ب‬ ‫وەڕوانی پا‬ ‫و‬ ‫را‬ ‫د‬ ‫ر‬ ‫ما‬ ‫ە‬ ‫ال‬ ‫��‬ ‫وەك�‬ ‫چا‬ ‫سپییەوە پە‬ ‫جەی هیچ‬ ‫ەكیش بن‪.‬‬ ‫وە ك��وژرا‪ ،‬روودا دا شوێنپەن‬ ‫ت‬ ‫كی‬ ‫فۆرانسك‪،‬‬ ‫باندێكی پێس زپەرستانەیانە‬ ‫كە لەدادگا‬ ‫گەر دووانەیەكی وە ن لەزانستی‬ ‫دەم كەیسە‬ ‫تەنانەت‬ ‫شێك‬ ‫ینەوەی ئەو‬ ‫دروش�م�ی رەگە هەژاند ئ�ەو‬ ‫هی تەواو‪،‬‬ ‫دوو تەكنەلۆژییە بە ستی بۆ دۆز‬ ‫وا‬ ‫ە‬ ‫انی‬ ‫نەبوونی گ‬ ‫ەم‬ ‫جێكردنی زان‬ ‫یان دەبێتەوە‬ ‫ە‪ ،‬سەرباری‬ ‫كۆمەڵی بەریت ەاڵم لەبەر‬ ‫ئ ایەكە لەجێبە‬ ‫رووبەڕوو‬ ‫و‬ ‫ت بوو‪ ،‬ب‬ ‫مەود‬ ‫ەبینرانە‬ ‫وەری‬ ‫ت بەزانست‬ ‫گوێبیس‬ ‫ەباندەكە بەتاوانبار ن ابوون كە ئەوان كە ەی كە سیستەمی داد ت تەنیا پش‬ ‫د‬ ‫چ كەس ل‬ ‫ان‬ ‫ڕە‬ ‫رێ‬ ‫ش‬ ‫م ئایا دەك‬ ‫ر لەو باوە‬ ‫كێ‬ ‫ی دادگادا؟‬ ‫هی‬ ‫ەڵكێكی زۆ‬ ‫ردێت‪ ،‬بەاڵ‬ ‫كێشەكان‬ ‫ی ك��ە ئایا‬ ‫وەی كە خ‬ ‫كەیسەكە بۆ بەكا ت لەچارەسەركردنی س��ەر ئ ���ەوە‬ ‫ە‬ ‫ئ‬ ‫تیڤنن‪.‬‬ ‫س��اڵ‪،‬‬ ‫سترێ‬ ‫ل��ە‬ ‫ت بەگەواهی‬ ‫بكوژانی س ‪)٢‬دا‪ ،‬دوای (‪ )١٨‬رەیان دوو كەس ببە �ف��ت�وگ�ۆ ب���ەردەوام���ە رادەیەك پش‬ ‫گ‬ ‫‪٠‬‬ ‫چ‬ ‫پێویستە تەنیا‬ ‫دگا‪ ،‬ئەمجا‬ ‫و بەسزای‬ ‫لە (‪ ١١‬گەڕایەوە دا‬ ‫ۆڵینەوەی تاوانەكاندا تا ڵێن زانست‬ ‫‌‬ ‫ڤ‬ ‫تی‬ ‫س‬ ‫هەندێك دە‬ ‫م‬ ‫نەك پشتی‬ ‫ك‬ ‫ووە‬ ‫لێ‬ ‫ە‬ ‫ی‬ ‫ساڵی ل‬ ‫بەكاربێت‪،‬‬ ‫جاری د تاوانباركران بەكوشتن كەی چوار‬ ‫زانستی ببەسترێت‪ ،‬ئەوانی تردا‬ ‫زی‬ ‫ۆڵینەوەكە ن‬ ‫گایكردنەدا‪،‬‬ ‫هییەك لەناو‬ ‫لەباندەكە ەنران‪ .‬لێك‬ ‫ەم دوو داد‬ ‫وەك گەوا‬ ‫ە لەمێشكی‬ ‫ئ‬ ‫ن‬ ‫‪.‬‬ ‫وا‬ ‫ت‬ ‫و‬ ‫چەند ساڵەدا‬ ‫قانوونی گەی وازییەك لەنێ‬ ‫پێ ببەسترێ‬ ‫ی هەمەالیەن‬ ‫یا جیا‬ ‫ی‬ ‫ك‬ ‫و‬ ‫تێ‬ ‫و‬ ‫ایە كە نەك‬ ‫زیك بوو لە‬ ‫تەوا كانی كۆگناتیڤ‪ ،‬زانس باوەڕیان و‬ ‫خایاندو تەن ستی فۆڕەن‬ ‫نا‬ ‫ە‪،‬‬ ‫كەوتنی زان‬ ‫زا‬ ‫ی دەكۆڵێتەو‬ ‫ی مرۆڤیش‬ ‫ە بێت‪.‬‬ ‫ەلۆژی‬ ‫پێش‬ ‫شك‬ ‫كان‬ ‫انرا هاوكاری كەیسەك لە (‪)١٩٩٣‬دا‪ ،‬تەكن ت مرۆڤ‌و پڕۆسە پیس دەبن‪ ،‬بەڵكو مێ راوە‪ ،‬لەسەر‬ ‫رێ‬ ‫تو‬ ‫قیكردنەوە ك‬ ‫گەواهییەكان‬ ‫وان‬ ‫دا‪،‬‬ ‫هەندێك تا‬ ‫دەركەوتووە‬ ‫لەكاتی ت��اوان�ەك�ە پێشنەكەوتبوو ك �ە بت انی‌و تەنیا‬ ‫ە‪،‬‬ ‫ون‬ ‫رب‬ ‫ە‪،‬‬ ‫�ەی هێندە‬ ‫جلوبەرگەكانەوە‪ ،‬قو ران‪ ،‬شایستەی پیسبو شوێنپەنجە دەناسنەو وێنپەنجەكان‬ ‫دی ئێن ئ‬ ‫خاوەنی ش‬ ‫انایانەی كە‬ ‫خوێنی سەر‬ ‫ی تۆمەتبا‬ ‫دا‪ ،‬پارێزەر‬ ‫ك ئەو ز‬ ‫دەرب��ارەی‬ ‫ە‬ ‫ك �ە لەسەر‬ ‫ەتەڵ‌و دڵۆپ‬ ‫دادگا‬ ‫چایە‬ ‫كان‬ ‫ەی‬ ‫ل‬ ‫وانبار بناسرێنەوە لە گەواهییەكان كەوچكە انی كە بڕیاری زانا �رەی ئ��ەو زان��ی��اری��ی � رەنگە ئەمە‬ ‫ێ��ت ب �ەگ �وێ‬ ‫ۆژی كە تو‬ ‫ن وتی «‬ ‫تا‬ ‫هەیانە‪ .‬خۆ‬ ‫گ��وڕ‬ ‫یا‬ ‫ت‌و تەكنەل‬ ‫اتەوە‪ ،‬گەر‬ ‫انەكە پێشتر‬ ‫بۆ بێبەهاكردن س بۆ زانس‬ ‫گبد‬ ‫گەورە دووای دە رەكان‌و تاو‬ ‫ەنەوە‪ ،‬سوپا‬ ‫تۆمەتبا‬ ‫تاوانێكی وا‬ ‫رێكی هونەریشدا رەن ەخشانویەتی‬ ‫پڕناك‬ ‫كا‬ ‫ن‬ ‫وا گچكەوە‬ ‫ەنموونەیەكی‬ ‫)دا لەپەسەندكردنی ونەرمەندێكی ن��اودار ركەیەوە كە‬ ‫ه‬ ‫‪١٩‬‬ ‫چ‬ ‫ل‬ ‫ۆزێتەوە»‪.‬‬ ‫‪ )١‬ساڵ بد‬ ‫لەكۆتایی چەرخی ( تاكە نەزانین كارەكە ت‪ ،‬كەچی هەر لەو دارە‪ ،‬ك��ارە‬ ‫‪٨‬‬ ‫دێ�ك�ی ن����او‬ ‫ج�وان نەبێ‬ ‫ە‪،‬‬ ‫(‬ ‫ە‪،‬‬ ‫و‬ ‫ە‬ ‫و‬ ‫ج‬ ‫ە‬ ‫دا دۆزرای‬ ‫ەشوێنپەن‬ ‫ەن�‬ ‫�ان‬ ‫ناوەڕۆكی‬ ‫رەنگە ل ئێن ئەی‪ ،‬لە (‪ )١٩٨٤‬ی دیاریكراوی الم� ەوت ك ��اری ه�ون�ەرم� ت‪ ،‬كەواتە‬ ‫شیرین دەبێ‬ ‫ە دەرك����‬ ‫كە رۆڵێك‬ ‫رایەوە‪ ،‬دی‬ ‫ی بڕیاردانی‬ ‫ۆژیی‬ ‫ز‬ ‫انستی بێت‬ ‫ال‬ ‫لەسەر توانا‬ ‫دۆ ەڵدانێكی ز‬ ‫بێت‪ ،‬ئەم دوو تەكنەل ن هونەرییەكەمان كاریگەر بێت‬ ‫ه‬ ‫ر‬ ‫ئێ‬ ‫سە‬ ‫ڕا‬ ‫دوەری�دا گێ‬ ‫ی‬ ‫ن دەتوانێت‬ ‫هاوكاری دا‬ ‫ك شوێنپەنجەیەك‌و د ك شتەكا‬ ‫تێگەیشتن‬ ‫ڤێ‬ ‫ەتی‪ ،‬بەجۆرێ‬ ‫كە‬ ‫لە‬ ‫كە هەر مرۆ‬ ‫‪.‬‬ ‫مەی‬ ‫ەتە مێشكی مرۆڤ ەنەتە ئەو ب��اوەڕەی اڵم پێویستە‬ ‫لەوەدا تەبان‪ ،‬ەخۆی هەیە‪ ،‬كە ناسنا ساكارە بوو‬ ‫ە دەمانگەی‬ ‫پێویستە‪ ،‬بە‬ ‫ی تایبەت ب‬ ‫ئەم‬ ‫وەی بزانین‬ ‫ەیەك‬ ‫ەك ناچن‪ ،‬ئەم بنەما و سروشتی‬ ‫وبەرمان‌و لەسروشت ەین بۆ ئە‬ ‫ەی‬ ‫‌‬ ‫ن‬ ‫ل‬ ‫را‬ ‫گ‬ ‫ئ دوو كەس‬ ‫ر‬ ‫وەی تاوانبا‬ ‫خۆشی تێب‬ ‫و‬ ‫چۆن بڕیار‬ ‫هی‬ ‫بۆ دۆزینە‬ ‫لەدە شتی مرۆڤ‬ ‫ردان چین‌و‬ ‫ەیەكی قایم‬ ‫ی سەر بڕیا‬ ‫و‬ ‫بناغ‬ ‫گەواهییەكان لەسر كاریگەرەكان‬ ‫ی‬ ‫ن فاكتەرە‬ ‫وانەكان‪.‬‬ ‫ۆك�ردن�ەوەو ناسینەوە �ار دی ئێ‬ ‫دەدرێت‪.‬‬ ‫نین‪ ،‬زۆرج�‬ ‫تا هەڵبەت ك�‬ ‫پیسن‪ ،‬بۆیە‬ ‫راستەوخۆ‬ ‫نموونەكان‬ ‫و‬ ‫كارێكی ئاسان‌ ك تێكەڵن‌و‬ ‫چەند كەسێ‬ ‫ئەی‬


‫‪5‬‬

‫ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ پیشانیدەدات‬ ‫ب��ەك��اره��ێ��ن��ان��ی تیشكی ئ��ێ��ك��س ب��ۆ وێ��ن��ەگ��رت��ن‬ ‫لەددانەكان‪ ،‬مەترسی تووشبوون بەئەو نەخۆشیانەی‬ ‫كە پێیاندەوترێت لووی مێشك بەرزدەكاتەوە‪ ،‬تیشكی‬ ‫ئێكس گەورەترین مەترسی بۆ لووە ناشێرپەنجەییەكان‬ ‫لەناوچەی سەرومێشكدایە‪.‬‬ ‫ل��ەم ت��وێ��ژی��ن��ەوان��ەدا ج��ەخ��ت��ك��راوەت��ەوە‪ ،‬لەئەمریكادا‬ ‫وێنەهەڵگرتنی رادیۆلۆژی بەردەوام لەددانەكان بەرباڵوترین‬ ‫شێوازە كە لەڕووانگەی پزیشكی‌و تەندروستییەوە بەركەوتنی‬ ‫ئەم بڕە لەرادیۆلۆژی ناپێویستە‪.‬‬ ‫ئەم لێكۆڵینەوەیانە لەالیەن گروپێك لەتوێژەرانی زانكۆی‬ ‫ییڵوە ئەنجامدراوە‪ ،‬پشتڕاستی دەكاتەوە ژمارەیەكی بەرچاو‬ ‫لەخەڵك لەكاتی سەردانی كلینیكەكانی پزیشكی ددان‪،‬‬ ‫لەناوچەی دەمەوە تیشكی ئێكسییان لێدەدرێت‪ ،‬لەكاتێكدا‬ ‫پێشنیارە پزیشكی‌و تەندروستییەكان دەڵێن چەندساڵ جارێك‬ ‫وێنەگرتن بەسە‪.‬‬ ‫لەگەڵ ئەوەی زۆرب��ەی لووەكانی هەوكردنی پەردەی‬ ‫دەم���اخ (‪ )Meningitis‬پ��اك��ە (‪ ،)benign‬ب���ەاڵم ئەو‬ ‫ئەگەرە هەیە ژمارەیان زیادببێت‌و هەندێك جار بەڕادەیەك‬ ‫گەورەببن‪ ،‬كە ببن بەهۆی لەدەستدانی بیستن‪ ،‬الوازی بینای‪،‬‬ ‫لەبیرچوونەوەو سەرئێشەی درێژخایەن‪.‬‬ ‫لەڕابردوودا توێژینەوەی كەم دەربارەی پێوەندی نێوان‬ ‫لێدانی تیشكی ئێكس‌ لەناوچەی رووخسار لەگەڵ رووانی‬ ‫ل��وو لەناوچەی مێشكدا ئەنجامدراوە‪ ،‬ب��ەاڵم توێژینەوە‬ ‫نوێیەكان دەڵێن ئەو كەسانەی هەموو ساڵێك وێنەی ددانیان‬ ‫دەگرن‪ ،‬ئەگەری تووشبوون بەلووەكانی هەوكەردنی پەردەی‬ ‫دەماخیان (‪ )٩٠-٤٠%‬زیاتر لەخەڵكیترە‪.‬‬ ‫ئەم توێژینەوانە پێوەندی نێوان دوو بابەتەكە پیشاندەدات‪،‬‬ ‫بەاڵم بەتەواوەتی ئەوە ناسەلمێنێت دەركەوتنی لووەكان‬ ‫بەهۆی تیشكی ئێكسەوەیە بێت‪ ،‬ئەم توێژینەوەیە بەپێی‬ ‫تاقیكردنەوە كلینیكییەكان كە لەسەر (‪ )١٤٠٠‬كەسی‬ ‫تەمەن لەنێوان (‪ )٦٩-٢‬ساڵدا ئەنجامدراوە كە هەڵگری‬ ‫لووی هەوكردنی پەردەی دەماخبوون‪ ،‬لێكۆڵینەوە لەسەر‬ ‫پێشینەی پزیشكی ئەم كەسانە پیشانیداوە پێوەندی نێوان‬ ‫تیشكی ئێكس‌و ئەگەری گەشەی لووە دەماخییەكان زیاترە‬ ‫لەكەسانیتر‪.‬‬ ‫ئەنجامی ئەم لێكۆڵینەوەانە لەژمارەی ئەم دواییەی گۆڤاری‬ ‫«ئەنستیتۆی شێرپەنجەی ئەمریكادا» باڵوبووەتەوە‪.‬‬ ‫كۆمەڵەی دانپزیشكانی ئەمریكا وەك كاردانەوەیەك‬ ‫بۆ ئەم توێژینەوانە رایگەیاند‪ ،‬رێساكان‌و رێنووماییەكانی‬

‫ئ����ەم ك��ۆم��ەڵ��ەی��ە بۆ‬ ‫دان���پ���زی���ش���ك���ەك���ان‬ ‫ئ��ەوەی��ە تەنیا لەكاتی‬ ‫پێویستدا تیشكی ئێكس‬ ‫بەكاربهێنن‪ ،‬هەروەها ئەم‬ ‫ك��ۆم��ەڵ��ەی��ە پ��ێ��ش��ن��ی��اردەك��ات بۆ‬ ‫كەمكردنەوەی كاریگەرییە خراپەكانی‬ ‫تیشكی ئێكس لەسەر سەروملی نەخۆشەكان‬ ‫لەداپۆشەر بۆ پارێزگــــاری س��وودوەرب��گ��رن‌‪ ،‬هەروەها‬ ‫ئامێری وێنەگری خێرایـــــی ب��ەرزو دیجیتاڵ بەكاربهێنن‬ ‫تاوەكو ماوەی لێدانی تیشـــكەكە كەمبكەنەوە‪.‬‬ ‫لەڕاگەیاندننامەكەی كۆمەڵەی دانپزیشكانی ئەمریكادا‪،‬‬ ‫ه��ەروەه��ا وت��راوە هەندێك لەنــــەخۆشییەكانی ناوچەی‬ ‫دەموددان‪ ،‬وەكو پوكانەوەی ددان‪ ،‬هەوكردن‪ ،‬یان بوونی لوو‬ ‫ناكرێت تەنیا بەپشكنـــــیین بدۆزرێنەوە‪ ،‬بۆیە بەكارهێنانی‬ ‫تیشكی ئێكس بۆ پارێزگاری لەتەندروستی نەخۆشەكان‬ ‫پێویستە‪.‬‬ ‫هەندێك لەپسپۆڕانی دەم��اخ‌و دەمار لەئەمریكا وێڕای‬ ‫پێشوازیكردن لەدۆزینەوەكــــــــانی ئەم لێكۆڵینەوە نوێیە‬ ‫دەڵێن «دەبێت لێكۆڵــــینەوەی زیاتــــــــر لەسەر پێوەندی‬ ‫نێوان لووەكانی دەم��اخ‌و لێدانی تیشكی ئێكس بكرێت‪،‬‬ ‫بەاڵم لەهەمانكاتدا جەختدەكــــــەنەوە ئەم توێژینەوانە بەندن‬ ‫لەسەر پرینسیپێكی گرنگ‪ ،‬ئەویش ئەوەیە‪ ،‬تیشكی ئێكس‬ ‫تەنیا دەبێت كاتێك بەكاربهێنرێت كە بەڕاستی پێویست‬ ‫بكات»‪.‬‬ ‫خەڵك‌و دانپزیشكەكان دەبێت ل��ەوە تێبگەن لێدانی‬ ‫تیشكی ئێكس مانای ئەوەیە لەش دەكەوێتە بەر فاكتەرێكی‬ ‫ناسروشتی‌و تەنیا كاتێك دەبێت بەكاربهێنرێت كە نیشانەكانی‬ ‫نەخۆشی‪ ،‬لەسەر لەشی نەخۆشەكە بیسەلمێنێت دەبێت‬ ‫تیشكی ئێكسی بۆ بەكاربهێنرێت‪.‬‬ ‫وەرگێڕانی‪ :‬كاوە‬

‫ژمارە (‪ ،)16‬ئایاری ‪2012‬‬

‫تیشكی ئێكس دەبێت بەهۆی‬ ‫درووستبوونی لوو لەمێشكدا‬


‫‪6‬‬

‫ژمارە (‪ ،)16‬ئایاری ‪2012‬‬

‫ئایا دەرزی ئاژنین هەڵەیە؟‬ ‫دەرزی ئاژنیین چییە‌و‬ ‫چۆن چارەسەری نەخۆشی‬ ‫پێدەكرێت؟‬


‫‪7‬‬

‫ژمارە (‪ ،)16‬ئایاری ‪2012‬‬

‫ئامادەكردنی‪ :‬زانستی نوێ‬ ‫زانستی پزیشكی لەمێژووی‬ ‫چیندا پەرەسەندنێكی بەرفراوانی‬ ‫هەبووە‪ ،‬ئەم پزیشكییە كە ئێستا‬ ‫لەبەشێكی زۆر لەزانكۆكانی‬ ‫جیهاندا گرنگی پێدەدرێت‬ ‫هەم لەفەلسەفە‌و هەم لەشێوازو‬ ‫چ��ارەس��ەردا لەگەڵ پزیشكی‬ ‫م���ودێ���رن ج����ی����اوازە‪ ،‬ك��ەس‬ ‫ناتوانێت نكۆڵی لەكاریگەری‬ ‫زان���س���ت���ی پ��زی��ش��ك��ی چینی‬ ‫لەچارەسەری نەخۆشییەكاندا‬ ‫بكات‪ ،‬لەتێڕوانیینی پزیشكی‬ ‫ت��رادس��ی��ون��ی چینی پێناسەی‬ ‫تایبەت بۆ شێوازو میكانیزمی‬ ‫دروستبوونی نەخۆشییەكان‌و‬ ‫ناسینی یاساكانی فەرمانڕەوا‬ ‫ل��ەس��ەر س��روش �ت‌و پێوەندی‬ ‫ن�����ێ�����وان ت���ووخ���م���ەك���ان���ی‬ ‫دروستكەری سروشت بوونی‬ ‫ه��ەی��ە‪ ،‬ئەمانجی ئ��ەم وت��ارە‬ ‫ئ��اش��ن��اك��ردن��ێ��ك��ی س��ەرەت��ای��ی‬ ‫خ��وێ��ن��ەران��ی گ��ۆڤ��ارەك��ەم��ان��ە‬ ‫لەگەڵ ئەم شێوازە لەپزیشكی‪.‬‬ ‫تووخمە پێنجییەكان‬ ‫لەجیهانبینی چینییەكاندا‬ ‫ل��ەس��روش��ت��دا پێنج تووخمی‬ ‫ف��ی��زی��ای��ی ب��وون��ی ه��ەی��ە‪ ،‬ئ��ەم‬ ‫ت��ووخ��م��ان��ە بریتیین ل��ە ئ��او‪،‬‬ ‫ئاگر‪ ،‬دار‪ ،‬كانزاو زەوی‪ ،‬ئەم‬ ‫تووخمە پێنجییانە بەشێوەی‬ ‫جۆربەجۆر كاریگەری لەسەر‬ ‫یەكتری دادەنێن‪ ،‬هەركام لەم‬ ‫ت��ووخ��م��ان��ە ه��ەڵ��گ��ری وزەی‬ ‫تایبەت بەخۆیانن‪ ،‬چینییەكان‬ ‫ب����ەوزەی ژی���ان دەڵ��ێ��ن چ��ی‪،‬‬ ‫هەركام لەتووخمە پێنجییەكان‬ ‫چی تایبەت بەخۆیان هەیە‪.‬‬ ‫چینییەكان دووای ناسینی‬ ‫ه��ەرك��ام‬ ‫تایبەتمەندییەكانی‬ ‫لەتووخمە پێنجییانە تێگەیشتن‬ ‫ك��ە ئ���ەوان ك��اری��گ��ەری زۆر‬ ‫لەسەر یەكتری دادەن��ێ��ن ئەم‬ ‫كاریگەرییانە دەبێت بەهۆی‬ ‫ئ�����ەوەی گ���ۆڕان���ك���اری زۆر‬ ‫لەدەورووبەرماندا رووب��دات‪،‬‬ ‫ب����ۆ دەرب����ڕی����ن����ی ش���ێ���وازی‬ ‫كاریگەرییەكانییان س��ووڕی‬

‫ج��ۆرب��ەج��ۆر پ��ێ��ن��اس��ەك��راوە‪،‬‬ ‫گرنگترینی سووڕەكان بریتییە‬ ‫ل����ەس����ووڕی ب��ەره��ەم��ه��ێ �ن‌و‬ ‫تێكدەر‪ ،‬لەسووڕی بەرهەمهێن‬ ‫پ��ی��ش��ان��دراوە ك��ە چ���ۆن ئ��ەم‬ ‫ت���ووخ���م���ان���ە وزە (چ����ی)‬ ‫خۆیان بۆ تووخمی دووات��ر‬ ‫دەگوازنەوەو دروستی دەكات‪،‬‬ ‫لەم سووڕانەدا دەبینرێت ئاو‬ ‫دار دروستدەكات‪ ،‬لەدار ئاگر‬ ‫بەرهەمدێت‌و ئاگریش زەوی‬ ‫دروستدەكات‌و زەویش لەناخی‬ ‫خۆییدا كانزاكان بەرهەمدێنێت‪،‬‬ ‫كانزاكانیش ئاو دروستدەكەن‪،‬‬ ‫ل��ەه��ەرك��ام ل���ەم س���ووڕان���ەدا‬ ‫تووخمەكان هەڵگری چی‪ ،‬یان‬ ‫هێزی تایبەتی ژیانی خۆیانن‪.‬‬ ‫س�������ووڕی ب��ەره��م��ه��ێ��ن‬ ‫وەك ل����ەس����ەرەوە ب��اس��ك��را‬ ‫سووڕێكی راس��ت��گ��ەڕە‪ ،‬وەك‬ ‫ل��ەس��ەرەوە ب��اس��ك��را ه��ەرك��ام‬ ‫لەتووخمەكان ئەویتر بونیاد‬ ‫دەنێت‪ ،‬بەاڵم سووڕی دووهەم‬ ‫ك��ە پ��ێ��ی��دەوت��رێ��ت س���ووڕی‬ ‫ت��ێ��ك��دەر‪ ،‬ی��ان كونتڕۆڵكەر‪،‬‬ ‫هەر هەموو پێنج تووخمەكە‬ ‫بوونی هەیە‪ ،‬ب��ەاڵم شێوازی‬ ‫كاریگەرییان بەشێوەیەكە وزە‬ ‫(چ��ی) هەركامێكیان دەبێت‬ ‫بەهۆی لەناوچوونی تووخمی‬ ‫دووای خ��ۆی‪ ،‬لەم س��ووڕەدا‬ ‫دەبینیین‪ ،‬كانزا دەبێت بەهۆی‬ ‫ل��ەن��اوچ��وون��ی دارو داری��ش‬ ‫دەبێت بەهۆی لەناوچوونی‬

‫زەوی‌و زەوی������ش دەب��ێ��ت‬ ‫بەهۆی لەناوچوونی ئاو‪ ،‬ئاوو‬ ‫ئاگریش دوژم��ن��ی لەمێژینەی‬ ‫ی��ەك��ت��رن‌و ئ���او ئ��اگ��ر وێ���ران‬ ‫دەك��ات‌و لەكۆتاییدا ئاگریش‬ ‫بەتوواندنەوەی كانزاكان دەبێت‬ ‫بەهۆی لەناوچوونییان‪.‬‬ ‫ه��ەرك��ام لەئەندامەكانی‬ ‫نێو لەش هاوشێوەی یەكێك‬ ‫پێنجییەكانی‬ ‫ل��ەت��ووخ��م��ە‬ ‫ن��اوەن��دی دەرەوە دەبینرێت‪،‬‬ ‫ئەندامەكانی لەش لەپزیشكی‬ ‫ترادسیونی چینیدا دەبن بەدوو‬ ‫دەستەوە‪ ،‬یین‌و یەنگ‪ ،‬جۆری‬ ‫ئ��ەم��ان��ە پێوەستە بەتووخمە‬ ‫پێنجییەكان‪.‬‬ ‫توخم (ئاو‪ ،‬دار‪ ،‬ئاگر‪ ،‬زەوی‪،‬‬ ‫كانزا)‪.‬‬ ‫ئەندامی‌ یین (گورچیلە‪ ،‬جگەر‪،‬‬ ‫دڵ‪ ،‬پانكریاس‪ ،‬سیی)‪ .‬‬ ‫ئ��ەن��دام��ی ی��ەن��گ (م��ی��زەاڵن‪،‬‬ ‫ت��وورەك��ەی زراو‪ ،‬ریخۆڵە‬ ‫ب���چ���ووك‪ ،‬گ�����ەدە‪ ،‬ری��خ��ۆڵ��ە‬ ‫گەورە)‪.‬‬ ‫میژۆلكەی پزیشكی‬ ‫ترادسیونی چینی‬ ‫پزیشكی چینی لەناوچەی‬ ‫رووب������اری زەردی چییندا‬ ‫دروس��ت��ب��ووە ب��ۆ م��اوەی��ەك��ی‬ ‫درێژ پێش سیستەمە زانستی‌و‬ ‫زانكۆییەكان‪ ،‬لەپرۆسەیەكی‬ ‫دورودرێ�����������ژدا‪ ،‬ب������ەردەوام‬ ‫داهێنانی تێداكراوەو پزیشكی‬ ‫زۆر گ������ەورەی پ������ەروەردە‬

‫ك��ردووەو قوتابخانەی هزری‬ ‫جۆربەجۆرو بەرهەمی ناوازەی‬ ‫تێدا بەرهەمهاتووە‪.‬‬ ‫ی���ەك���ەم ن���ووس���راوەك���ان‬ ‫دەگەڕێتەوە بۆ س��ەدەی پێش‬ ‫زایین‪ ،‬ئەم نووسراوانە لەسەر‬ ‫ئێسك‪ ،‬ی��ان قەپاخی كیسەڵ‬ ‫تۆماركراون‌و هەندێك زانیاری‬ ‫لەسەر پزیشكی‌و تەندروستی‌و‬ ‫دە ج���ۆر ن��ەخ��ۆش��ی ت��ێ��دای��ە‪،‬‬ ‫میتۆدە ب��ەك��اره��ات��ووەك��ان بۆ‬ ‫دۆزی��ن��ەوەی نەخۆشی بریتییە‬ ‫ل���ەچ���اودێ���ری‪ ،‬ب��ی��س��ت��ن‪ ،‬بۆ‬ ‫كردن‌و پرسیارلێكردن‌و گرتنی‬ ‫لێدانی مەچەك‪ ،‬چارەسەریش‬ ‫ب��ەدەرم��ان‌و دەرزی ئاژنیین‌و‬ ‫نەشتەرگەری كراوە‪.‬‬ ‫ل���ەس���ەردەم���ی پ��اش��ای��ەت��ی‬ ‫چین‌و هاندا كتێبێكی رێكوپێك‬ ‫سەبارەت بەپزیشكی نووسرا‪،‬‬ ‫ئەم كتێبە یەكەمین بەرهەمی‬ ‫ك�لاس��ی�ك‌و ت��ی��ۆری پزیشكی‬ ‫چینی دێتە ئەژمار‪.‬‬ ‫یەكێك لەسەرنجڕاكێشترین‬ ‫بابەتەكانی ئەم كتێبە «تیۆری‬ ‫نەخۆشییەكانی پ��ێ��وەن��دی��دار‬ ‫لەگەڵ سەرماخوردەییە كە جان‬ ‫جون جین» نووسیوێتی‪ ،‬بریتییە‬ ‫لەپرەنسیپەكانی دۆزی��ن��ەوەی‬ ‫نەخۆشییە جۆربەجۆرەكان‌و‬ ‫چ��ارەس��ەرك��ردن��ی��ی��ان بەپێی‬ ‫ش��ی��ك��اری ه��ەم��ە الی��ەن��ەی‬ ‫ن��ەخ��ۆش��ی��ی��ەك��ان‌و م��ەزاج��ی‬ ‫ن��ەخ��ۆش��ەك��ان‪ ،‬ئ��ەم بەرهەمە‬


‫‪8‬‬

‫ژمارە (‪ ،)16‬ئایاری ‪2012‬‬

‫ل��ەس��ەر پەرەپێدانی پزیشكی‬ ‫كلینیكی ك��اری��گ��ەری زۆری‬ ‫هەبووە‪ ،‬زانستی نەشتەرگەری‬ ‫لەسەردەمی پاشایەتی هاندا‬ ‫لەئاستێكی زۆرب����ەرزدا ب��وو‪،‬‬ ‫بەپێی كتێبی «س��ێ واڵت��ی‬ ‫پ���اش���ای���ەت���ی»‪« ،‬خ���وات���و»‬ ‫پزشكێكی ن���اس���راوب���وو كە‬ ‫چ�����ارەس�����ەری ن��ەخ��ۆش��ی��ی��ە‬ ‫ج��ۆرب��ەج��ۆرەك��ان��ی دەك���رد‌و‬ ‫لەشلەیەك ب��ەن��اوی « تۆزی‬ ‫م���اف���ی» ب���ۆ ن��ەش��ت��ەرگ��ەری‬ ‫سوودی وەردەگرت‪.‬‬ ‫لەسەردەمی پاشایەتییەكانی‬ ‫«وی»و «ج���ی���ن»(‪-٢٢٠‬‬ ‫‪)٥٨٩‬ز تاوەكو «شوەو تانگ»‬ ‫(‪)٩٦٠-٥٨١‬ز پشكنینی لێدانی‬ ‫دڵ ه���ات���ەئ���اراوە‪ ،‬لەكتێكی‬ ‫كالسیكیدا كە «وان شوحە»‬ ‫نووسیوێتی باسی (‪ )٢٤‬جۆر‬ ‫لەلێدانی دڵ دەكات‪ ،‬ئەم كتێبە‬ ‫نەتەنیا لەپزیشكی ترادسیونی‬ ‫چینییدا زۆرب��ەك��ار ه��ات��ووە‪،‬‬ ‫ب��ەڵ��ك��و ك��اری��گ��ەری ل��ەس��ەر‬ ‫زانستی پزیشكی ل��ەدەرەوەی‬ ‫چیندا دان��اوە‪ ،‬لەم سەردەمەدا‬ ‫بووارەكانی پزیشكی پسپۆڕی‬ ‫جۆربەجۆری تێدا پەیدابوو‪،‬‬ ‫كتێبی كالسیكی دەرب���ارەی‬ ‫دەرزی ئاژنینی پلەی یەك‌و‬ ‫دوو پەیدابوو‪ ،‬كتێب دەربارەی‬ ‫ح��ەپ��ەك��ان��ی ن��ەم��ری (ئایینی‬ ‫تائۆ) هاتە كایەوەو كتێبێكی‬ ‫گرنگ دەرب��ارەی دەرمانسازی‬

‫نووسرا‪ ،‬كتێبی زۆر دەربارەی‬ ‫ه��ۆك��اری نەخۆشییەكانەوە‬ ‫ن������ووس������راو ك��ت��ێ��ب��ێ��ك��ی��ش‬ ‫دەرب�����ارەی نەخۆشییەكانی‬ ‫مندااڵنەوە بەرهەمهات‪ ،‬یەكێك‬ ‫لەگرنگترین كتێبەكان بریتیبوو‬ ‫لەمونوگرافی پزیشكی چاو‪،‬‬ ‫هەروەها كتێبێكیتر دەرب��ارەی‬ ‫ن��ەش��ت��ەرگ��ەری‪ ،‬ئ��ەم كتێبانە‬ ‫س��ن��وورەك��ان��ی چینیان ب��ڕی‌و‬ ‫بوون بەجیهانی‪.‬‬ ‫لەسەردەمی پاشایەتی سون‬ ‫پزیشكی‬ ‫(‪)١٢٧٩-٩٦٠‬ز‪،‬‬ ‫دەرزی ئاژنیین گۆڕانكاری‬ ‫زۆری بەسەردا ه��ات‪« ،‬وان‬ ‫وی یی» كتێبێكی سەبارەت‬ ‫بەنەخشەی دەرزی ئاژەنیین‬ ‫نووسی‪ ،‬دوو پەیكەری مسی‬ ‫ب��ەئ��ەن��دازەی ق��ەب��ارەی مرۆڤ‬ ‫دروس��ت��ك��ردوو‪ ،‬شوێنەكانی‬ ‫دەرزی ئ��اژن��ی��ی��ن��ی ب���ەوردی‬ ‫دیاریكرد‪ ،‬قوتابییەكانی ئەم‬ ‫پزیشكە لەسەر ئەو پەیكەرانە‬ ‫راهێنانیان پێدەكرا‪ ،‬ئەم داهێنانە‬ ‫ل��ەس��ەر داه��ات��ووی پزیشكی‬ ‫دەرزی ئاژنیین كاریگەری‬ ‫گ����ەورەی دان����ا‪ ،‬ل��ەس��ەردم��ی‬ ‫پاشایەتی «مین» (‪-١٣٦٨‬‬ ‫‪ ،)١٦٤٤‬پزیشكی زۆر باش‬ ‫دەرك��ەوت��ن‪ ،‬ئ���ەوان توانییان‬ ‫هۆكاری نەخۆشییەكانی وەك‬ ‫سەرماخوردەیی‌و تای وەرزی‌و‬ ‫ت���اع���وون‌و زۆر نەخۆشیتر‬ ‫ب���دۆزن���ەوە‪ ،‬ل��ەم س��ەردەم��ەدا‬

‫پزیشكی خۆرئاوایی تاڕادەیەك‬ ‫جێگەی خۆی لەچیندا كردەوەو‬ ‫ژمارەیەكی زۆر لەپزیشكەكان‬ ‫تووانییان زانستی پزیشكی‬ ‫چینی لەگەڵ زانستی پزیشكی‬ ‫خۆرئاواییدا یەكبخەن‪.‬‬ ‫شێوازەكانی دۆزینەوەی‬ ‫نەخۆشی لەپزیشكی‬ ‫ترادسیونی چینیدا‬ ‫پزیشكەكان بە بەكارهێنانی‬ ‫پێنج هەستەكە‪ ،‬بینین‪ ،‬بیستن‪،‬‬ ‫بۆنكردن‌و دەستلێدان‌و چەشتن‌و‬ ‫قسەكردن لەگەڵ نەخۆشەكان‌و‬ ‫دەورووبەرییەكانیدا زانیاری‬ ‫وردو رێكوپێكی ت��ەواوی��ان‬ ‫س���ەب���ارەت ب��ەن��ەخ��ۆش��ی��ی��ەك��ە‬ ‫كۆدەكردەوەو بە بەكارهێنانی‬ ‫ئەم زانیارییانە دەستییان دەكرد‬ ‫ب��ەچ��ارەس��ەری ن��ەخ��ۆش��ەك��ە‪،‬‬ ‫ش��ێ��وازەك��ان��ی دۆزی���ن���ەوەی‬ ‫نەخۆشی بریتیبوو لەچاودێری‪،‬‬ ‫گ���وێ���گ���رت���ن‌و ب���ۆن���ك���ردن‌و‬ ‫پرسیاركردن‌و گرتنی لێدانی‬ ‫دڵ‪ ،‬كە پێیدەوترێت شێوازە‬ ‫چ��واری��ی��ەك��ان��ی دۆزی���ن���ەوەی‬ ‫نەخۆشی‪.‬‬ ‫شێوازی چاودێری‬ ‫ش�����ێ�����وازی چ����اودێ����ری‬ ‫بەپێی تیۆرییەكان دەرب��ارەی‬ ‫م��ەج��اری��ی��ەك��ان��ی س��ەرەك��ی‌و‬ ‫الوەك��ی‌و بازنەكانی كاتژمێر‬ ‫ب���ۆ دۆزی����ن����ەوەی ن��ەخ��ۆش��ی‬ ‫ئ���ەن���ج���ام���دەدرێ���ت‪ ،‬ب��ەش��ی‬ ‫دەرەوەی جەستە لەگەڵ بەشی‬

‫ن��اوەوەی لەشدا پێوەندییەكی‬ ‫نزیكییان لەگەڵ یەكتریدا هەیە‪،‬‬ ‫ئەگەر چاالكییەكانی ئەندامە‬ ‫هەستیارەكانی ناوەوە گۆڕانی‬ ‫ب��ەس��ەردا بێت‪ ،‬بەدڵنیاییەوە‬ ‫ل��ەب��ەش��ی دەرەوەی ل��ەش‬ ‫نیشانەكانی خۆی پیشاندەدات‪،‬‬ ‫ئەم نیشانانە بریتیین لەگۆڕانی‬ ‫رەن����گ����ی پ���ێ���س���ت‪ ،‬ل����ەش‌و‬ ‫بارودۆخی رۆحی‌و هتد‪ ،‬بۆیە‬ ‫بەچاودێریكردنی بارودۆخی‬ ‫روواڵ��ەت��ی ل��ەش‌و كاركردنی‬ ‫پ��ێ��ن��ج ه��ەس��ت��ەك��ە دەك��رێ��ت‬ ‫لەگۆڕانكارییەكانی ئەندامەكانی‬ ‫ناوەوەی لەش تێبگەیین‪.‬‬ ‫ش��ێ��وازەك��ان��ی چ��اودێ��ری‬ ‫ب��ری��ت��ی��ی��ە ل���ەس���ەی���رك���ردن���ی‪،‬‬ ‫بارودۆخی روواڵەتی نەخۆش‪،‬‬ ‫رەنگی رووخسار‪ ،‬روواڵەتی‬ ‫س���ەروم���ل‌و پ��ێ��ن��ج ئ��ەن��دام��ە‬ ‫هەستییەكە (واتە گوێچكەكان‪،‬‬ ‫چ��اوەك��ان‪ ،‬لێوەكان‪ ،‬ل��ووت‌و‬ ‫زم��ان) پێست‪ ،‬خوێنبەرەكان‌‪،‬‬ ‫پاشەڕوو میزو هتد) لەڕێگەی‬ ‫نیشانەكانی سەر رووخسارو‬ ‫دەموچاو‪ ،‬دەكرێت گۆڕانكاری‬ ‫لەكرداری كۆئەندامی هەرس‬ ‫بدۆزرێتەوە‪.‬‬ ‫گوێگرتن‌و بۆنكردن‬ ‫ل���ەڕێ���گ���ەی گ��وێ��گ��رت��ن‬ ‫لەدەنگی نەخۆش‌و بۆنكردنی‬ ‫پ���اش���ەڕوو م��ی��زی ن��ەخ��ۆش‪،‬‬ ‫دەك��رێ��ت‪ ،‬ج��ۆری نەخۆشی‌و‬ ‫ش���ێ���وازی چ���ارەس���ەرەك���ەی‬ ‫بدۆزرێتەوە‪ ،‬لەڕێگەی گۆڕانی‬ ‫دەن��گ��ەوە دەك��رێ��ت پشكنیین‬ ‫ب��ۆ دڵ‪ ،‬ج��گ��ەر‪ ،‬پەنكریاس‪،‬‬ ‫سیی‪ ،‬گەدە‪ ،‬توورەكەی زراو‪،‬‬ ‫ری��خ��ۆڵ�ە‌و م��ی��زەاڵن بكرێت‪،‬‬ ‫دەن��گ��ەك��ان بریتیین لەدەنگی‬ ‫ق��س��ەك��ردن‪ ،‬دەن��گ��ی هەناسە‪،‬‬ ‫كۆكە‌و هتد‪.‬‬ ‫ب��ۆن��ك��ردن داب��ەش��دەب��ێ��ت‬ ‫بەدوو بەش‪ ،‬بۆنكردنی ژووری‬ ‫ن��ەخ��ۆش‌و بۆنكردنی لەشی‬ ‫نەخۆش‪ ،‬بۆگەنەكانی لەشی‬ ‫نەخۆش بەگشتی باس لەبوونی‬ ‫ژەه����ر ل��ەن��ێ��و ئ��ەن��دام��ەك��ان��ی‬


‫‪9‬‬

‫ل���ەس���ەردەم���ی پ��اش��ای��ەت��ی‬ ‫ه��ان��ی خ����ۆره����ەاڵت س��اڵ��ی‬ ‫(‪ )٤٧٦‬پ ز ت��اوەك��و (‪)٢٥‬‬ ‫ز ل�������ەدووای پ��ێ��ش��ك��ەوت��ن��ی‬ ‫تەكنەلۆژیای توانەوەی ئاسن‪،‬‬ ‫دەرزی ك��ان��زای��ی ب��ەرەب��ەرە‬ ‫پ��ەرەی��س��ەن �د‌و ئ���ەم دەرزی��ی��ە‬

‫ژمارە (‪ ،)16‬ئایاری ‪2012‬‬

‫ن��اوەوەی لەشدەكەن‪ ،‬بۆگەنی‬ ‫ژووری نەخۆش رەنگدانەوەی‬ ‫بۆگەنی لەشی نەخۆشە‪ ،‬بۆ‬ ‫ن��م��وون��ە ب��ۆگ��ەن��ی نەخۆشی‬ ‫تاعوون بەتەواوەتی دی��ارە چ‌‬ ‫جۆر بۆنێكە‪.‬‬ ‫پرسیاركردن‬ ‫ش���ێ���وازی پ��رس��ی��ارك��ردن‬ ‫رێگەیەكیترە بۆ دۆزی��ن��ەوەی‬ ‫ن���ەخ���ۆش���ی‪ ،‬پ��زی��ش��ك��ەك��ان‬ ‫ب�����ەق�����س�����ەك�����ردن ل����ەگ����ەڵ‬ ‫نەخۆشەكان‌و ئ��ەو كەسانەی‬ ‫ك���ە خ��زم��ەت��ی ن��ەخ��ۆش��ەك��ە‬ ‫دەكەن زانیاری زۆر دەربارەی‬ ‫ن���ەخ���ۆش���ی���ی���ەك���ەو رادەی‬ ‫پێشكەوتنەكەی كۆدەكەنەوە‪،‬‬ ‫ه��ەن��دێ��ك��ج��ار ئ���ەم ش��ێ��وازە‬ ‫زۆر گرنگە بەتایبەتی ئەگەر‬ ‫ب���ارودۆخ���ی ن��ەخ��ۆش روون‬ ‫ن��ەب��ێ��ت‪ ،‬پ��زی��ش��ك دەت��وان��ێ��ت‬ ‫ئاگاداری ژیانی رۆژانەو شوێنی‬ ‫ك��ار‌و خ����واردن‌و خووەكانی‬ ‫ب���ارودۆخ���ی بنەماڵەییەكەی‬ ‫ببێت‪.‬‬ ‫ب��اب��ەت��ە س��ەرەك��ی��ی��ەك��ان��ی‬ ‫پ��رس��ی��ارك��ردن بریتین ل��ەن��او‪،‬‬ ‫رەگ��ەز‪ ،‬تەمەن‪ ،‬ئیش‪ ،‬زەواج‪،‬‬ ‫ن��ەت��ەوە‪ ،‬شوێنی لەدایكبوون‪،‬‬ ‫ن����اون����ی����ش����ان‪ ،‬ب��������ەرواری‬ ‫س���ەردان���ك���ردن���ی پ��زی��ش��ك‪،‬‬ ‫وەاڵم���دان���ەوەی ت��ووش��ب��ووان‬ ‫دەرب�����������ارەی ب����ارودۆخ����ی‬ ‫نەخۆشی‌‌و ماوەی تووشبوون‬ ‫بەنەخۆشی‌و كاریگەرییەكانی‬ ‫مێژوولكەی‬ ‫نەخۆشییەكەو‬ ‫ن��ەخ��ۆش��ی��ت��ری ن��ەخ��ۆش��ەك��ەو‬ ‫ب��ن��ەم��اڵ��ەك��ەی��ی‌و ه���ەروەه���ا‬ ‫س���ەرم���او گ���ەرم���او چۆنێتی‬ ‫خ��ەوت �ن‌و چۆنێتی پ��اش��ەڕۆو‬ ‫میز كاریگەری گرنگی لەسەر‬ ‫چارەسەری نەخۆش دەبێت‪.‬‬ ‫شێوازی پشكنینی لێدانی دڵ‬ ‫پزیشكەكان بەدەست لەشی‬ ‫نەخۆش بەئارامی دەپشكنن‌و‬ ‫ف��ش��ار دەخ��ەن��ە سەرهەندێك‬ ‫خ���اڵ‪ ،‬گ��رت��ن��ی ل��ێ��دان��ی دڵ‌و‬ ‫دەس��ت��دان لە ل��ەش رێگەیەكە‬ ‫ب��ۆ دۆزی���ن���ەوەی ن��ەخ��ۆش��ی‪،‬‬

‫پشكنینی لێدانی دڵ لەڕێگەی‬ ‫م��ەچ��ەك��ەوە بریتییە لەبینینی‬ ‫گۆڕانكارییەكانی لێدانی دڵ‪،‬‬ ‫فشاردانی هەندێك خ��اڵ بۆ‬ ‫ئاگاداربوونەوەیە لەگۆڕانكارییە‬ ‫ئاساییەكان‪.‬‬ ‫تیۆری پزیشكی دەرزی‬ ‫ئاژنیین (‪)Acupuncture‬‬ ‫پزیشكی دەرزی ئاژنیین‬ ‫بەشێكی گرنگە لەپزیشكی‬ ‫ترادسیونی چینی‪ ،‬ئ��ەم بەشە‬ ‫لەسەرەتادا تەنیا شێوازێكبوو‬ ‫لەچارەسەر‪ ،‬بەاڵم بەرە بەرە‬ ‫پەرەی سەند‪.‬‬ ‫پزیشكی دەرزی ئاژنیین‬ ‫م��ێ��ژووی��ەك��ی ك��ۆن��ی ه��ەی��ەو‬ ‫دەگ���ەڕێ���ت���ەوە ب��ۆ (‪)٤٠٠٠‬‬ ‫ت����اوەك����و (‪ )٨٠٠٠‬س��اڵ‬ ‫ل��ەوەو پێش س��ەرەت��ا دەرزی‬ ‫ب����ەردی����ن ب���ەك���اردەه���ێ���ن���راو‬ ‫ب��ەش��ێ��ك��ب��وو ل��ەس��ی��ح��رب��ازی‪،‬‬ ‫بەاڵم لەسەردەمی پاشایەتی‬ ‫بەهارو پاییزدا (‪)٤٧٦-٧٧٠‬‬ ‫پ ز ئەم پزیشكییە لەدەستی‬ ‫سیحربازەكان رزگاركراو بووبە‬ ‫بەشێك لەپزیشكی‪.‬‬

‫ج��ێ��گ��ەی دەرزی ب��ەردی��ن��ی‬ ‫گ��رت��ەوەو بەكارهێنانەكانی‬ ‫فراوانتر بوویەوەو ژمارەیەك‬ ‫پزیشكی ش��ارەزا دەرك��ەوت��ن‪،‬‬ ‫ه���ەروەه���ا دەرزی ئاژنیین‬ ‫لەو سەردەمەدا لەناوچەكانی‬ ‫ژاپ����ۆن‌و ك��ۆری��ا پەرەیسەند‪،‬‬ ‫لەسەدەی شانزدەهەمی زاینییدا‬ ‫پزیشكی دەرزی ئاژنیین گەیشتە‬ ‫ئ��ەوروپ��ا‪ ،‬ل��ەس��ەردەم��ی نوێدا‬ ‫پزیشكەكان لەجیاتی دەرزی‬ ‫ئاژنیین رووی���ان لەچارەسەر‬ ‫بەدەرمانكرد‪.‬‬ ‫ل������ەدووای ب��ەرپ��اب��وون��ی‬ ‫ك�����ۆم�����اری گ����ەل����ی چ��ی��ن‬ ‫لەساڵی (‪)١٩٤٩‬دا پزیشكی‬ ‫دەرزی ئاژنیین پەرەیسەند‪،‬‬ ‫لەئێستادا لەزیاتر لە (‪)٢٠٠٠‬‬ ‫ن��ەخ��ۆش��خ��ان��ەی پ��زی��ش��ك��ی‬ ‫چ��ی��ن��ی ك���ە ل��ەس��ەران��س��ەری‬ ‫واڵت��دا باڵوبوونەتەوە‪ ،‬بەشی‬ ‫پزیشكی دەرزی ئاژنیین تێدا‬ ‫كراوەتەوە‪ ،‬كاركردنی زانستی‬ ‫دەرزی ئ��اژن��ی��ی��ن پێوەندی‬ ‫ب��ەس��ی��س��ت��ەم��ەك��ان��ی ئ��ەن��دام‌و‬ ‫ب��ەش��ەك��ان��ی كلینیكی‌‪ ،‬هەیە‬ ‫دەرزی ئاژنیین رۆڵ��ی هەیە‬ ‫لەهاوسەنگكردن‌و رێكخستن‌و‬ ‫ئ����ارام����ك����ردن����ەوەی ژان‌و‬ ‫بەهێزكردنی بەرگری‌و دیاردەی‬ ‫بازنەی كاتژمێرەكان‪ ،‬خاڵەكانی‬ ‫دەرزی ئاژنیین پێوەندی هەیە‬ ‫بەئەندامەكانی ناوەوە‪ ،‬وەك دڵ‪،‬‬ ‫جگەر‪ ،‬پەنكریاس‪ ،‬سیی‪ ،‬گەدە‪،‬‬

‫ت��وورەك��ەی زراو‪ ،‬ریخۆلەو‬ ‫میزەاڵن‪ ،‬بەڵگەی زانستی زۆر‬ ‫لەو بارەوە بوونی هەیە‪.‬‬ ‫هەرچەند دەرزی ئاژنیین‬ ‫ش���ێ���وازێ���ك���ی زۆر ك��ۆن��ەو‬ ‫س��ەرچ��اوەك��ەی واڵت���� چینە‪،‬‬ ‫بەاڵم لەئێستادا واتە لەسەدەی‬ ‫(‪ )٢١‬ب��ەف��راوان��ی لەهەموو‬ ‫ج��ی��ه��ان��دا ب��ەك��اردەه��ێ��ن��رێ��ت‪،‬‬ ‫هێنانەوەی دەرزی ئاژنیین بۆ‬ ‫ژیانی مودێڕن تاڕادەیەكی زۆر‬ ‫بەهۆی پەیامنێری رۆژنامەی‬ ‫ن���ی���وی���ۆرك ت���ای���م���ز‪ ،‬جیمز‬ ‫رستونەوە ب��ووە‪ ،‬ئەو لەساڵی‬ ‫(‪ )١٩٧١‬بەنووسینی وتارێك‬ ‫لەڕۆژنامەكەدا كاریگەرییەكانی‬ ‫ئەم شێوازە لەپزیشكی هێنایە‬ ‫بەرباس‪.‬‬ ‫دەرزی ئاژنیین كۆمەڵێكە‬ ‫ل��ەش��ێ��وازەك��ان ك��ە ب��ەه��ۆی‬ ‫ئ��ەوەوە هەندێك خاڵی لەش‬ ‫ب������ەدەرزی دەوروژێ���ن���رێ���ت‪،‬‬ ‫لەئێستادا تەنانەت ت��ەزووی‬ ‫كارەبا بەهۆی ئەم دەرزیانەوە‬ ‫لە لەش دەدرێت‪.‬‬ ‫ئ��ەس��ت��ووری دەرزی��ی��ەك��ان‬ ‫نزیكەی ئەستووری چەند تاڵ‬ ‫قژە‪ ،‬ئەو نەخۆشانەی دەرزی‬ ‫ئاژنیینیان بۆ ك���راوە‪ ،‬قسەی‬ ‫جیاواز لەسەری دەكەن‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بەگشتی دەڵێن لەكاتی دەرزی‬ ‫ئاژنییندا زۆر هەستییان بەئازار‬ ‫نەكردووە‪ ،‬بەگشتی شارەزایی‌و‬ ‫ئەزموونی پزیشك رۆڵی هەیە‬


‫‪10‬‬

‫ژمارە (‪ ،)16‬ئایاری ‪2012‬‬

‫لەبڕی ئازارەكەدا‪.‬‬ ‫رێ���ك���خ���راوی خ�����ۆراك‌و‬ ‫دەرم��ان��ی ئەمریكا (‪)FDA‬‬ ‫لەساڵی (‪)١٩٩٦‬دا بەكارهێنانی‬ ‫دەرزی تایبەتی بەبێ‌زیان دانا‪،‬‬ ‫ب��ەاڵم دەب��ێ��ت ئ��ەم دەرزییانە‬ ‫ئیستریل بن‌و تەنیا دەبێت بۆیەك‬ ‫نەخۆش بەكاربێن‪ ،‬دەبێت پێش‬ ‫هەرجار بەكارهێنان بەكحول‪،‬‬ ‫یان ماددەیتر پاكبكرێنەوە‪.‬‬ ‫بەشێكی زۆر لەپزیشكەكان‬ ‫بڕوایان بەم شێوازە لەچارەسەر‬ ‫نییە‪ ،‬لەهەمانكاتیشدا بەشێكیتر‬ ‫بەهۆی كارییگەرییەكانییەوە‬ ‫پشتگیری لێدەكەن‪ ،‬ژم��ارەی‬ ‫ئ��ەو ك��ەس��ان��ەی ب��ەم ش��ێ��وازە‬ ‫چ��ارەس��ەر ك��راون ژماریەكی‬ ‫ب���ەرچ���اوە‪ ،‬ت��اق��ی��ك��ردن��ەوەك��ان‬ ‫پ��ی��ش��ان��ی��دەدەن‪ ،‬ئ���ەم ش��ێ��وازە‬ ‫دەت��وان��ێ��ت رۆڵ���ی ب��ەرچ��اوی‬ ‫ه��ەب��ێ��ت ل��ەك��ەم��ك��ردن��ەوەی‬ ‫ئ������ازارەك������ان������ی دووای‬ ‫ن��ەش��ت��ەرگ��ەری‪ ،‬چ��ارەس��ەری‬ ‫كیمیایی‪ ،‬نەشتەرگەری ددان‌و‬ ‫هتد‪..‬‬

‫ه��ەروەه��ا ب��ەڵ��گ��ەی زۆر‬ ‫لەبەردەستدایە پیشانیدەدات‪،‬‬ ‫دەرزی ئاژنیین دەتوانێت بۆ‬ ‫چارەسەری نەخۆشی گەلێكی‬ ‫وەك خ��ووگ��رت��ن ب���ەم���اددە‬ ‫س��ڕك��ەرەك��ان‪ ،‬چاالككردنی‬ ‫م��اس��وول��ك��ە ت��ەم��ب��ەڵ��ەك��ان‪،‬‬ ‫سەرئێشە‪ ،‬ئازاری جومگەكان‪،‬‬ ‫جۆرەكانی هەناسە تووندی‬ ‫بەكاربهێنرێت‪ ،‬ی��ان النیكەم‬ ‫لەگەڵ چارەسەری دەرمانییدا‬ ‫س�����وودی�����ش ل����ەوش����ێ����وازە‬ ‫وەرب���گ���ی���رێ���ت‪ ،‬ت��وێ��ژی��ن��ەوە‬ ‫نوێیەكان پیشانیدەدەن دەرزی‬ ‫ئاژنیین توانای كەمكردنەوەی‬ ‫ئ���ازارو تەنانەت چ��ارەس��ەری‬ ‫ئازاریشی هەیە‌و تواناییەكانی‬ ‫بەشە جۆربەجۆرەكانی لەش‬ ‫بەرزدەكاتەوە‪.‬‬ ‫پزیشكی دەرزی ئاژنیین‬ ‫چۆن كاردەكات‬ ‫وەك لەسەرەتادا باسمانكرد‬ ‫لەپزیشكی ترادسیونی چینیدا‪،‬‬ ‫لەشی مرۆڤ لەژێر كاریگەری‬ ‫دوو ه��ێ��زی دژ ب��ەی��ەك��دای��ە‬

‫بەناوكانی یین‌و یەنگ (‪Yin‬‬ ‫‪ ،)& Yang‬یین دەگەڕێتەوە‬ ‫بۆ تایبەتمەندیگەلێكی وەك‪،‬‬ ‫ساردی‪ ،‬ئارامی‪ ،‬یان بەگشتی‬ ‫بۆ ناچاالكی‪ ،‬لەكاتێكدا یانگ‬ ‫دەگ��ەڕێ��ت��ەوە بۆ تایبەتمەندی‬ ‫گەلێكی وەك گەرمی‌و وروژان‪،‬‬ ‫كەوابوو ئەمەیان چاالكییە‪.‬‬ ‫ل�����ەم ت���ێ���ڕوان���ی���ی���ن���ەدا‪،‬‬ ‫ت����ەن����دروس����ت����ی ل���ەش‬ ‫ك��ات��ێ��ك ب��ەره��ەم��دێ��ت‪،‬‬ ‫ك��ە لەنێوان ئ��ەم دوو‬ ‫ه��ێ��زەدا هاوسەنگی‬ ‫ه���ەب���ێ���ت‪ ،‬ئ��ەگ��ەر‬ ‫ئ��ەم هاوسەنگییە‬ ‫ت���ێ���ك���ب���چ���ێ���ت‬ ‫دەبێت بەهۆی ئ�������ەوەی‬ ‫ت�����������ەزووی «چ�������ی»‬ ‫( ‪ -Q i‬ب�������ەچ�������ی‬ ‫دەخوێندرێتەوە)‬ ‫ل������ەش تێكبچێت‪ ،‬ئ��ەم‬ ‫ت��ەزووە لەهەندێك‬ ‫رێگە‌و خاڵی تایبەتی‬ ‫لەشەوە تێپەڕدەبێت‪،‬‬

‫(‪ )١٢‬دان���ە ل��ەم‬ ‫رێ��چ��ك��ەو خ��ااڵن��ە‬ ‫وەكو خاڵی سەرەكی‬ ‫ئەژمار دەكرێن‌و (‪)٨‬‬ ‫دان��ەی��ان وەك���و خاڵی‬ ‫ئاستی دووه��ەم‪ ،‬بەگشتی‬ ‫زیاتر لە (‪ )٢٠٠٠‬خاڵیتر‬ ‫بەمانەوە بەستراونەتەوە‪.‬‬ ‫بنچینەی پزیشكی دەرزی‬ ‫ئ��اژن��ی��ی��ن ب��ەن��دە ل��ەس��ەر ئ��ەم‬ ‫خ��ااڵن��ە ك��ە دەت��وان��ێ��ت وزەی‬ ‫(‪ )Qi‬لەش كۆنتڕۆڵ بكات‪،‬‬ ‫ئەوەی ئەم مۆدێلەی چینییەكان‬ ‫راس��ت��ە‪ ،‬ی��ان ن��ا‪ ،‬قسەی زۆر‬ ‫ه��ەڵ��دەگ��رێ��ت‪ ،‬ب��ەاڵم زان��ای��ان‬ ‫گ��ەی��ش��ت��وون ب��ەو ئەنجامەی‬ ‫وروژاندنی ئەم بەشانەی لەش‬ ‫دەبێت بەهۆی ئەوەی هەندێك‬ ‫كاریگەری لەسەر بارودۆخی‬ ‫كیمیایی‌و دەم����اری مێشك‬ ‫دابنێت‌و هەندێك كاردانەوەی‬ ‫وەك ك��ەم��ب��وون��ەوەی ئ���ازار‪،‬‬ ‫گ���ۆڕان���ی پ��ەس��ت��ان��ی خ��وێ �ن‌و‬ ‫ل��ەك��ۆت��ای��ی��دا چ��اك��ب��وون��ەوەی‬ ‫نەخۆشی لێبكەوێتەوە‪.‬‬


‫دۆزی��ن��ەوەی��ەک��ی ن��وێ پ��ی��ش��ان��دەدات‪ ،‬ئ��ەگ��ەری‬ ‫ت��ووش��ب��وون ب��ەش��ێ��رپ��ەن��ج��ەی��ی م��ەم��ک دەک��رێ��ت‬ ‫بەتاقیکردنەوەیەکی خوێنی سادە پێشبینی دەکرێت‪.‬‬ ‫ئەم تاقیکردنەوەیە پیشاندەدات کە چۆن جینی‬ ‫خەلک لەڕێگەیی هۆکارەکانی ژینگە‌و ناوەندەوە‬ ‫وەک��و کحول‌و هۆڕموونەکان بگۆڕێت‪ ،‬بەم‬ ‫گۆڕانکاریانە دەگوترێت ئاپیژنیتیک کە لەلەشی‬ ‫یەک ژن لەهەر پێنج ژن��دا دروستدەبێت‌و‬ ‫ئەگەری تووشبوون بەشێرپەنجە دووبەرامبەر‬ ‫دەکاتەوە‪.‬‬ ‫دکتۆر جیمز فلەنگان‪ ،‬سەرپەرەشتیاری‬ ‫گروپە توێژینەوەکە لەمبارەوە دەڵێت‪»:‬‬ ‫گریمانەیی زۆر لەمبارەوە لەئارادایە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لێکۆڵینەوەکانی ئێمە پیشانیدەدات لەوانەیە‬ ‫سیستەمی ب��ەرگ��ری ل��ەش رۆڵێکی گرنگ‬ ‫لەتووشبوون بەشێرپەنجەیی مەمک بگیڕێت‪،‬‬ ‫هەروەها ژینگەش کاریگەری زۆری هەیە چونکە‬ ‫کاریگەری لەسەر شانەکانی مەمک‌و خانەکانی‬ ‫خوێن کاریگەری دادەنێت‪».‬‬ ‫گروپی توێژینەوەی دکتۆر فلەنگان لەکۆلێژی شاهانەی‬ ‫لەندەن تاقیکردنەوەی خوێنیان لەسەر زیاتر لە(‪)١٣٠٠‬ژن‬ ‫بەئەنجامگەیاند‪.‬‬ ‫تاقیکردنەوەکە پیشانیدەدات (‪)٦٤٠‬ک���ەس لەم ژنانە‬ ‫لەوانەیە تووشی شێرپەنجەیی مەمک ببن‪.‬‬ ‫ئەم لێکۆڵێنەوانە‪ ،‬پەیوەندیێکی بەهێز لەنێوان شێرپەنجەیی‬ ‫مەمک‌و گۆڕانی مولکیولەکانی پەیوەندیدار لەگەڵ جێندا کە‬ ‫لەنێو خرۆکە سپییەکاندان پیشاندەدات‪.‬‬ ‫ت�����وێ�����ژەران ب����ەدوای����ی ئ����ەو گ���ۆڕان���ک���اری���ان���ەی���ی‬ ‫س��ت��رک��ت��ۆرەی��ی جینیتیکییەوە ب���وون ک��ەپ��ێ��ی دەوت��رێ��ت‬ ‫م��ەی��س��ی��ل��ەی��ش��ێ��ن(‪ ،)Methylation‬ئ��ەوەی��ی کەبۆ گرووپی‬ ‫توێژەران دەرکەوت پیشانیدەدا ئەو ژنانەیی کە بەرزتریین‬ ‫رادەی مەیسیلەیشێنیان هەیە لەچاو ئەو ژنانەیی کە رادەیی‬ ‫مەیسیلەیشێنی لەشیان نزمە دووبەرامبەر زیاتر ئەگەری‬ ‫تووشبوونیان بەشێرپەنجەیی مەمک هەیە‪ ،‬هەروەها تەمەنی‬ ‫ژنەکانیش رۆڵی کاریگەر دەگێڕێت‪ ،‬بەوتەیی دکتۆر فلەنگان‬ ‫گۆڕانکاری ژنیتیکی لەژنانی تەمەن ژێر (‪)٦٠‬ساڵ بەئاسانی‬ ‫دەبینرێت‪ ،‬لەهەندێک کاتدا (‪)١١‬ساڵ پێشئەوەی کەسەکە‬

‫تووشی شیرپەنجەیی مەمک ببێت‪ ،‬ئ��ەم گۆڕانکارییانە‬ ‫لەلەشییدا روویداوەو نیشانەکانی دەرکەوتووە‪.‬‬ ‫دک��ت��ۆر فلەنگان ل��ەم��ب��ارەوە دەڵ��ێ��ت‪ »:‬ل��ەم رێگەوە‬ ‫دەکرێت شێرپەنجەیی مەمک پێش دەرکەوتنی چارەسەر‬ ‫بکرێت‪ ،‬ئەگەر تاقیکردنەوەکان پیشانیدا کە کەسێک لەوانەیە‬ ‫لەمەترسییدا بێت‪ ،‬ئەو دەم دەکرێت هەندێک کاربکرێت‬ ‫بۆئەوەی تووشێ شێرپەنجە نەبێت‪ ،‬وەکو گۆڕینی شێوەیی‬ ‫ژیان‌و رجێمی نانخواردن ‪ ،‬یان تەنانەت ئەنجامدانی هەندێک‬ ‫نەشتەرگەری کە یارمەتی کەسەکە دەدات بۆئەوەی تووشی‬ ‫نەخۆشی نەبێت‪ ،‬دکتۆر فلەنگان دەڵێت ئەم تاقیکردنەوەیە‬ ‫دەتوانێت گیانی ژمارەیەکی زۆر لەخەلک رزگار بکات‪».‬‬ ‫سەرچاوە‪ :‬گۆڤاری ‪Cancer‬‬

‫ژمارە (‪ ،)16‬ئایاری ‪2012‬‬

‫بەتاقیکردنەوەی خوێن‬ ‫شێرپەنجەی مەمک‬ ‫دەکرێت‬

‫‪11‬‬


‫‪12‬‬

‫ژمارە (‪ ،)16‬ئایاری ‪2012‬‬

‫ك��ات��ێ��ك س��ەی��ری‬ ‫فیلمە خەمناكەكان بەچیرۆكی‬ ‫سۆزدارییەوە دەكەین‪ ،‬دەكەوینە‬ ‫بیری كەسانی خۆشەویستی‬ ‫خ���ۆم���ان‪ ،‬ئ����ەم چ��ی��رۆك��ان��ە‬ ‫ب��ەی��اده��ێ��ن��ان��ەوەی پێوەندییە‬ ‫خۆشەكانمانە‪ ،‬بۆیە دەبێت‬ ‫ب��ەه��ۆی ئ����ەوەی ل��ەك��ۆت��ای��ی‬ ‫فیلمەكەدا خۆشحاڵتر بیین‪.‬‬ ‫كاتێك سەیری فیلمێكی‬ ‫خ���ەم���ن���اك دەك�������ەن چ���ۆن‬

‫هەستێكتان بۆ دروستدەبێت؟‬ ‫بەگشتی خ��ەڵ��ك وادەزان����ن‬ ‫ك��ات��ێ��ك س���ەی���ری فیلمێكی‬ ‫خەمناك دەكەن‪ ،‬خەمناك دەبن‪،‬‬ ‫بەاڵم رای زانایان لەو بارەوە‬ ‫بەتەواوەتی پێچەوانەیەو خەڵك‬ ‫دووایی سەیركردنی فیلمێكی‬ ‫خەمناك شادتر دەبن!‬ ‫سیلویا نوبالخ وسترویك‪،‬‬ ‫پ��رۆف��ی��س��ۆری ی���اری���دەدەری‬ ‫پ��ێ��وەن��دی��ی��ەك��ان ل��ەزان��ك��ۆی‬ ‫وی��ل�ای����ەت����ی ئ���وه���ای���و ك��ە‬

‫لەلێكۆلینەوە‬ ‫ن��وێ��ی��ەك��ەی ب����ەو ئ��ەن��ج��ام��ە‬ ‫گەیشتووەو لەو بارەوە دەڵێت‬ ‫«چیرۆكە خەمناكەكان بەگشتی‬ ‫لەسەر بابەتەكانی پێوەندیدار‬ ‫لەسەر عەشقە هەمیشەییەكان‬ ‫چڕدەبنەوە‪ ،‬ئەمە دەبێت بەهۆی‬ ‫ئ��ەوەی بینەر بكەوێتە بیری‬ ‫كەسی خۆشەویستی خۆی‌و‬ ‫باشییەكانی بەبیری بێتەوە»‪.‬‬ ‫لەلێكۆڵینەوەكەی ئ��ەودا‬ ‫(‪ )٣٦١‬قوتابی بەشداربوون‬

‫سەیری كورتكراوەی‬ ‫فیلمی (‪)Atonement‬ی��������ان‬ ‫دەكرد‪ ،‬فیلمەكە دەربارەی دوو‬ ‫گەنجی ئاشقە كە لەجەنگی‬ ‫جیهانی دووهەمدا لەیەكتری‬ ‫جیادەبنەوەو دەم���رن‪ ،‬پێش‌و‬ ‫پاشی فیلمەكە بەشداربووانی‬ ‫لێكۆڵینەوەكە وەاڵمی هەندێك‬ ‫پرسیارییان دەدایەوە بۆ ئەوەی‬ ‫دەرب��ك��ەوێ��ت ت��ا چ رادەی���ەك���


‫لەژیانییاندا خۆشحاڵن‪.‬‬ ‫لێكۆڵینەوەكە‬ ‫ئەنجامی‬ ‫پ���ی���ش���ان���دەری ئ����ەوەی����ە كە‬ ‫هەرچی فیلمەكە زیاتر ببێت‬ ‫بەهۆی ئ��ەوەی كەسەكان بیر‬ ‫خۆیان‬ ‫لەخۆشەویستەكانی‬ ‫ب��ك��ەن��ەوە ل��ەدوای��ی��دا هەست‬ ‫بەشادمانی زیاتردەكەن‪ ،‬ئەمە‬

‫لەكاتێكدایە ئەو‬ ‫كەسانەی بەدرێژی سەیركردنی‬ ‫فیلمەكە بیركردنەوەیان لەسەر‬ ‫خۆیان چردەبێتەوە‪ ،‬بۆ نموونە‬ ‫بیر لەوە بكەنەوە ژیانی تایبەتییان‬ ‫باشترە لەژیانی كەسەكانی ناو‬ ‫فیلمەكە‪ ،‬زیادبوونی شادمانی‬ ‫دووای فیلمەكە هەستپێناكەن‪.‬‬

‫نو بال خ‬ ‫وسترویك لەو بارەوە دەڵێت‬ ‫«وادیارە كە خەڵكی چیرۆكە‬ ‫خەمناكەكان وەكو ئاوێنەیەك‬ ‫ب��ۆ پ��ێ��وەن��دی��ی��ە گرنگەكانی‬ ‫ژی���ان���ی���ی���ان ب��ەك��اردەه��ێ��ن��ن‬ ‫ت���اوەك���و پ��ێ��وەن��دی��ی��ەك��ان��ی��ی��ان‬ ‫بیربكەوێتەوە‪ ،‬لەوانەیە هەر‬

‫ژمارە (‪ ،)16‬ئایاری ‪2012‬‬

‫سەیركردنی‬ ‫فیلمە‬ ‫خەمناكەكان‬ ‫شادمانترمان‬ ‫دەكات!‬

‫‪13‬‬

‫ئ��ەم��ە روون��ك��ردن��ەوەی��ەك��ی‬ ‫باشبێت بۆ ئەوەی كە بۆچی‬ ‫فیلمە خەمبارەكان‪ ،‬سەرەڕای‬ ‫هەستپێكردنی خ��ەم لەكاتی‬ ‫سەیركردنی فیلمەكاندا‪ ،‬لەنێو‬ ‫خەڵكدا الیەنگری زۆرە»‪.‬‬ ‫سەرچاوە‪Health day news :‬‬ ‫وەرگێڕانی‪ :‬كاوە‬


‫‪14‬‬

‫ژمارە (‪ ،)16‬ئایاری ‪2012‬‬

‫بەدلەی سپی‬ ‫پزیشكەكان موعجیزە‬ ‫دەخوڵقێنێت‬


‫‪15‬‬

‫ژمارە (‪ ،)16‬ئایاری ‪2012‬‬

‫ئەگەر تۆ رووپۆشی سپی‬ ‫پ��زی��ش��ك��ەك��ان ل��ەب��ەرب��ك��ەی��ت‪،‬‬ ‫ت��وان��ای��ی��ەك��ەت ل��ەس��ەرن��ج��دان‬ ‫ب����ەدەورووب����ەر ت��اڕادەی��ەك��ی‬ ‫زۆر ب��ەرزدەب��ێ��ت��ەوە‪ ،‬ب��ەاڵم‬ ‫ئەگەر رووپۆشە سپییەكە هی‬ ‫نیگاركێش‬ ‫هونەرمەندێكی‬ ‫بێت‪ ،‬ئەمە روونادات‪.‬‬ ‫ئ��������ادام گ��ال��ی��ن��س��ك��ی‌و‬ ‫ه���اوك���ارەك���ان���ی ل��ەف��اك��ڵ��ت��ی‬ ‫ك��ارگ��ێ��ڕی ك��ال��گ��ی زان��ك��ۆی‬ ‫ن����ۆرس وێ��س��ت��رێ��ن ك���ە ئ��ەم‬ ‫ت��وێ��ژی��ن��ەوەی��ەی ئ��ەن��ج��ام��داوە‬ ‫ئ���ەم دۆزی���ن���ەوەی ن��اول��ێ��ن��اوە‬ ‫«ك���اری���گ���ەری ج��ل��وب��ەرگ‬ ‫لەسەر تێگەیشتن»‪ ،‬تەنیا ئەوە‬ ‫بەس نییە كە ئێوە رووپۆشی‬ ‫دكتۆرێك لەبەربكەن‪ ،‬بەڵكو‬ ‫دەبێت بزانن ئ��ەو رووپۆشە‬ ‫پ��ی��ش��ان��دەری چ شتێكە‪ ،‬لەو‬ ‫بارەوە هەموو كەس دەزانێت‬ ‫پ��زی��ش��ك��ەك��ان زۆر وش��ی��ارو‬ ‫وردن‪.‬‬ ‫ئەم ئەنجامانە لەناوچەیەكی‬ ‫زانستی نوێ بەناوی «هەستە‬ ‫بینایی» دەستكەوتووە‪ ،‬ئێمە‬ ‫ن��ەت��ەن��ی��ا ب��ەزی��ه��ن��م��ان‪ ،‬بەڵكو‬ ‫بیردەكەینەوە‪،‬‬ ‫بەلەشیشمان‬ ‫پ��رۆس��ەی ب��ی��رك��ردن��ەوە بەندە‬ ‫لەسەر ئەزموونی فیزیایمان‌و‬ ‫ئێستا دەركەوتووە ئەم ئەزموونە‬ ‫ئەو جالنەش دەیكەینە بەرمان‬ ‫دەگرێتەوە‪.‬‬ ‫«هەستە بینایی»‪ ،‬تەنیا‬ ‫جلەكانمان ن��اگ��رێ��ت��ەوە‪ ،‬بۆ‬ ‫نموونە كاتێك دەستەكانمان‬ ‫دەش���ۆی���ی���ن ل���ەڕووان���گ���ەی‬ ‫دەروونییە هەست بەخاوێنی‬ ‫زیاتر دەكەین‌و دادوەرییەكانمان‬ ‫ئ��ەخ�لاق��ی��ان��ەت��رە‪ ،‬ی��ان كاتێك‬ ‫خ����واردن����ەوەی����ەك����ی گ���ەرم‬ ‫بەدەستمانەوە دەگرین لەگەڵ‬ ‫خەڵكیتر هەست بەگەرمی‌و‬ ‫دۆستایەتی زیاتر دەكەین‪.‬‬ ‫قسەیەكی زۆر بەناوبانگە‬ ‫ك��ە ش��ێ��وازی ج��ل پۆشینمان‬ ‫ك���اری���گ���ەری ه��ەی��ە ل��ەس��ەر‬ ‫دادوەری خەڵك لەسەرمان‪،‬‬

‫ئەو ژنانەی جلی پیاوانەترو‬ ‫فەرمیتر لەبەردەكەن ئەگەری‬ ‫دامەزراندنییان زی��ات��رە‌و ئەو‬ ‫مامۆستایانەی جلی فەرمی‬ ‫ل���ەب���ەردەك���ەن ل���ەچ���او ئ��ەو‬ ‫مامۆستایانەی جلی نافەرمی‬ ‫لەبەردەكەن زیرەكتر دیارن‪.‬‬ ‫بەاڵم پرسیاری بنچینەیتر‬ ‫ئ���ەوەی���ە ئ��ای��ا ش���ێ���وازی جل‬ ‫پۆشینمان كاریگەری لەسەر‬ ‫ك�����ردارە دەروون��ی��ی��ەك��ان��م��ان‬ ‫دادەن��ێ��ت‪ ،‬ی��ان ن��ا؟ ئایا ئەو‬ ‫ج��ل��ەی ك��ە ل��ەب��ەری دەك��ەی��ن‬ ‫شێوازی تێڕوانینمان بۆجیهان‬ ‫دەگ����ۆڕێ����ت‪ ،‬ی����ان ن����ا؟ بۆ‬ ‫وەاڵم��دان��ەوەی ئەم پرسیارانە‬ ‫توێژەران سێ تاقیكردنەوەیان‬ ‫بەئەنجامگەیاند كە لەودا جلی‬ ‫ك��ەس��ەك��ان ل��ەگ��ەڵ یەكتریدا‬ ‫جیاوازبوو‪:‬‬ ‫لەتاقیكردنەوەی یەكەمدا‬ ‫(‪ )٥٨‬قوتابی بەكالوریۆس‬ ‫هەڵبژێردران‌و داوای��ان لێكرا‪،‬‬ ‫ی��ان رۆپ��ۆش��ی سپی تاقیگە‬ ‫لەبەربكەن‪ ،‬یان جلی ئاسایی‬ ‫بپۆشن‪ ،‬ب��ڕی سەرنجدانییان‬ ‫ب��ەپ��ێ��ی ت��وان��ای��ی��ەك��ان ل��ەس��ەر‬ ‫تێگەیشتن لەنەگوونجانەكان‬ ‫لەكاتێكدا وش��ەی «س��وور»‬ ‫لەسەر پێش زەمیینەیەكی سەوز‬ ‫دەردەكەوت تاقیكرایەوە‪ ،‬بڕی‬ ‫هەڵەی ئەو كەسانەی رووپۆشی‬ ‫سپییان لەبەردابوو‪ ،‬بەنزیكەیی‬ ‫نیوەی ئ��ەو كەسانەبوو جلی‬ ‫ئاساییان لەبەردابوو‪.‬‬ ‫لەتاقیكردنەوەی دووهەمدا‬ ‫(‪ )٧٤‬ق��وت��اب��ی ب��ەش��ێ��وەی‬ ‫ه���ەڕەم���ەك���ی ه���ەڵ���ب���ژێ���ران‪،‬‬ ‫ت���اوەك���و ی��ەك��ێ��ك ل���ەم سێ‬ ‫بەربژارە ئەنجامبدەن‪ ،‬پۆشینی‬ ‫رووپۆشی پزیشكێك‪ ،‬پۆشینی‬ ‫رووپ���ۆش���ی نیگاركێشێك‌و‬ ‫ل��ەك��ۆت��ای��ی��دا س��ەی��رك��ردن��ی‬ ‫رووپۆشی پزیشكێك‪.‬‬ ‫دووای ئ����ەوەی رادەی‬ ‫سەرنجدان تاقیكرایەوە‪ ،‬ئەوان‬ ‫دەبووایە سەیری دوو وێنەی‬ ‫تەنیشت یەكییان بكردایە كە‬

‫زۆر لەیەكتری دەچوون‌و چوار‬ ‫ج��ی��اوازی س��ەرەك��ی نێوانیان‬ ‫لەكەمترین كاتی گونجاودا‬ ‫ل��ەس��ەر ك��اغ��ەز دەستنیشان‬ ‫بكردایە‪.‬‬ ‫ئ��ەوان��ەی رۆپ��ۆش��ی سپی‬ ‫رەنگی پزیشكییان لەبەركردبوو‬ ‫ك��ە رێ���ك وەك رووپ��ۆش��ی‬ ‫نێگاركێشەكان وابوو زۆرترین‬ ‫رادەی س��ەرن��ج��دان ب��ۆی��ان‬ ‫تۆماركرا‪ ،‬ئەوانەی رووپۆشی‬ ‫نیگاركێشەكانیان لەبەركردبوو‪،‬‬ ‫ی��ان تەنیا سەیری رووپۆشی‬ ‫پزیشكییان ك��ردب��وو لەچاو‬ ‫گ���روپ���ی ی���ەك���ەم ج���ی���اوازی‬ ‫كەمتریان هەستپێكردبوو‪.‬‬ ‫ت��اق��ی��ك��ردن��ەوەی سێهەم‪،‬‬ ‫ب���ەت���ەواوەت���ی لێكۆڵینەوەی‬ ‫لەسەرئەم كاریگەرییە كرد‪،‬‬ ‫ئ��ەم تاقیكردنەوەیە ب��ەدووای‬ ‫دۆزینەوەی ئەو پرسیارەوەبوو‬ ‫ك��ە ئ��ای��ا تەنیا بینیینی‪ ،‬یەك‬ ‫ش�����ت‪ ،‬وەك������و رووپ������ۆش‬ ‫دەتوانێت بەسادەیی كاریگەری‬ ‫لەسەر‬ ‫گ����������������ەورە‬ ‫رەفتارەكانمان‬ ‫داب��ن��ێ��ت؟ سێ‬ ‫گ��روپ��ی باسكراو‬ ‫ل���ەت���اق���ی���ك���ردن���ەوەی‬ ‫پ��ێ��ش��وودا‪ ،‬ب��ۆ كاتێكی‬ ‫درێ������ژ ل����ەس����ەر م��ێ��زو‬ ‫كورسییەك دانیشتن‌و داوایان‬ ‫ل��ێ��ك��را ت���اوەك���و داڕش��ت��ن��ێ��ك‬ ‫س��ەب��ارەت بەبیركردنەوەیان‬ ‫دەرب�������ارەی رووپ���ۆش���ەك���ان‬ ‫بنووسن‪ ،‬ل��ەدووای��ی��دا رادەی‬ ‫سەرنجدانیان تاقیكردنەوەی‬ ‫لەسەركرا‪.‬‬ ‫دووب����ارە‪ ،‬ئ��ەو كەسانەی‬ ‫رووپ�����ۆش�����ی پ��زی��ش��ك��ی��ان‬ ‫ل���ەب���ەرك���ردب���وو‪ ،‬زۆرت���ری���ن‬ ‫رادەی س��ەرن��ج��دان��ی��ی��ان‬ ‫لەخۆ پیشاندابوو‪ ،‬توێژەران‬ ‫ج��ەخ��ت ل���ەوە دەك��ەن��ەوە تۆ‬ ‫دەبێت بەڕاستی رووپۆشەكە‬ ‫ل���ەب���ەرب���ك���ەی���ت‌و ل���ەس���ەر‬ ‫پێستەكەت هەستی پێبكەیت‬ ‫ت��اوەك��و ك��اری��گ��ەری لەسەر‬

‫دەروونت دابنێت‪.‬‬ ‫ج��ل ك��اری��گ��ەری لەسەر‬ ‫زیهن‌و لەشی خەڵك دادەنێت‌و‬ ‫دەیخاتە دۆخێكی دەروون��ی‬ ‫جیاوازەوە‪.‬‬ ‫ب��ەاڵم ئایا ئ��ەم پرۆسەیە‬ ‫ت��ەن��ان��ەت ب��ۆ ئ���ەو ج�لان��ەی‬ ‫ب�����ەردەوام ل��ەب��ەری دەك��ەی��ن‬ ‫راستە؟ یان ئەوە بووە بەخوو‬ ‫لەالمان‌و ئاسایی بووەتەوەو‬ ‫ئیتر ل��ەك��ات��ی پۆشینی ئ��ەو‬ ‫جالنەدا گۆڕان لەدەروونماندا‬ ‫هەستپێناكەین؟ ئایا كاریگەری‬ ‫«ه��ەس��ت��ە ب��ی��ن��ای��ی» ل��ەن��او‬ ‫دەچ��ێ��ت؟ بۆ ئ��ەم پرسیارانە‬ ‫ت��وێ��ژەران ج��ارێ��ك واڵم��ی��ان‬ ‫نییە‪.‬‬ ‫وەرگێڕانی‪ :‬كاوە‬


‫‪16‬‬

‫ژمارە (‪ ،)16‬ئایاری ‪2012‬‬

‫یانەكەت‬ ‫باشتریینە تەنانەت‬ ‫ئەگەر بیشیدۆڕێنێت‬


‫‪17‬‬

‫ژمارە (‪ ،)16‬ئایاری ‪2012‬‬

‫چاالكی مێشكمان كاتی‬ ‫بینیینی ی��اری‌و تەكنیكەكانی یاریزانەكانی‬ ‫یانە خۆشەویستەكەمان لەگەڵ كاتێك سەیری یاری‬ ‫ركەبەرەكەی دەكەین جیاوازی هەیەو دەبێت بەهۆی ئەوەی‬ ‫هەڵسەنگاندنمان بۆ ئەو یانەی خۆشماندەوێت تاڕادەیەكی زۆر‬ ‫ناڕاست بێت‪.‬‬ ‫لەمانگی راب��ردوودا لەكاتی یارییەكانی یانەكانی ریاڵ مەدرید‌و بەرشەلۆنەی‬ ‫ئیسپانیادا‪ ،‬بەشێكی زۆر لەگەنجانی فۆتبۆڵ دۆست لەكوردستان بەسەر الیەنگرانی ئەو‬ ‫دوویانەدا دابەشبوون‪ ،‬تەنانەت شەڕی خوێناویی لەنێوانیادا دروستبوو‪ ،‬سەیر لەوەدایە ئەگەر یەكێك‬ ‫لەو یانانە بیشیدۆڕێنێت ئەمە كارناكاتە سەر كەمبوونەوەی خۆشەویستی الیەنگران بۆ یانەكەیان‪ ،‬هۆكاری ئەوە‬ ‫مێشكی ئێوەیە كە لێكدانەوەی جیاوازی بۆتێگەیشتن لەجووڵەو تەكنیكەكانی یاریزانەكانی یانەكان هەیە‪ ،‬تەنانەت ئەگەر‬ ‫یانەكەشتان بەتووندی لەیارییدا بیدۆڕێنێت هێشتا لەالی ئێوە ئەو یانەو یاریزانەكانی باشترینن‪.‬‬ ‫پاسكاڵ مولنبرگێز لەزانكۆی كوینزلەند لەبریزبەنی ئوسترالیا بۆ ئەنجامدانی ئەم لێكۆڵینەوەیە (‪ )٢٤‬بەشداربووی بەسەر دوو گروپدا‬ ‫دابەشكردو داوای لێكردن دەربارەی خێرایی جووڵەی دەستی دوو یاریزانی بەیسباڵ كە یەكێكیان هی یانەی ركەبەربوو دادوەری‬ ‫بكەن‪ ،‬هەروەك چاوەڕواندەكرا زۆربەی بەشداربووان لەكاتی دادوەرییداو بەشێوەی ناڕاست دادوەرییاندەكردو هەریەكێكییان بڕوای‬ ‫وابوو یاریزانی یانەكەی ئەو خێرایی دەستی خێراتر بووە‪ ،‬ئەم ئەنجامە تەنانەت كاتێك خێرایی دەستییان یەكسانبوو هەربەوشێوەبوو‪.‬‬ ‫خاڵی سەرنجڕاكێش ئەوەبوو كاتێك تاقیكردنەوەكان ئەنجامدرا‪ ،‬پیشانیدەدا ئەم ناحەقییە لەچاالكیییەكانی مێشك لەكاتی بینیینی‬ ‫جووڵەكانی دەستەوە سەرچاوە دەگرێت نە كاتێك خەریكی بڕیاردانن لەسەر ئەنجامەكە!‬ ‫لوییس نیومەن‪ ،‬دەروونناسی زانكۆی موناش لەملبۆڕنی‪ ،‬ئوسترالیا لەو بارەوە دەڵێت «ئەم توێژینەوەیە هەنگاوێكی‬ ‫گەورەیە بۆ ناسینی میكانیزمی مێشك كە بەهۆی ئەوەوە مرۆڤەكان گروپی كۆمەاڵیەتی جۆربەجۆری دۆست‌و دوژمن‬ ‫پێناسە دەكەن‪ ،‬ئەمە یارمەتیمان دەدات تاوەكو بتوانیین ریشەكانی رەگەزپەرستی‌و هەاڵواردن بدۆزینەوە»‪.‬‬ ‫سەرچاوە‪New scientist :‬‬ ‫ ‬ ‫وەگێرانی‪ :‬كاوە‪.‬‬


‫ە‬ ‫ی‬ ‫ی‌‬ ‫ق‬ ‫ە‬ ‫ی‌و‬ ‫تووڕەی‬ ‫ل‬ ‫ە‬ ‫ق‬ ‫دەتکقەلەقی ی‬ ‫دەتکوژێت‬ ‫و‬ ‫ژ‬ ‫ێ‬ ‫ت‬ ‫‪18‬‬

‫ژمارە (‪ ،)16‬ئایاری ‪2012‬‬


‫ئاستێکی ب��ەرزت��ر ل��ەم��ادەی‬ ‫کیمیایی بەناوی کاتەکوالمینیان‬ ‫لەنێو لەشدا هەیە‪ ،‬هەروەها‬ ‫لێدانی دڵ‌و پەستانی خوێنی‬ ‫بەرزتریان هەیە‪ ،‬لێکۆڵینەوەکان‬ ‫پیشانیدەدەن ئاستی بەرزی ئەم‬ ‫مادەیە دەکرێت ببێت بەهۆی‬ ‫نیشتنی م����ەواد ل��ەن��ێ��و دڵ‌و‬ ‫خوێنبەرەکان‌و داخرانی‪.‬‬ ‫ج������ێ������ری ک����ی����ف����ەر‪،‬‬ ‫دەروون���ن���اس‌و ب��ەڕێ��وەب��ەری‬ ‫ن����اوەن����دی دەروون���ن���اس���ی‬ ‫لەکلینیکی کلولەند لەئۆهایو‬ ‫لەمبارەوە دەنووسێت؛”کاتێک‬ ‫تووڕەن لەشتان وەها لەخۆی‬ ‫ک��اردان��ەوە پیشاندەدات وەک‬ ‫ئەوەی هێرشتان کراوەتەسەر‪،‬‬ ‫جەستە دەکەوێتە بەرهێرشی‬ ‫ئادرنالین‌و بۆ بەرگری لەخۆی‬ ‫ئامادە دەبێت‪ ،‬بەاڵم لەجیهانی‬ ‫ئیمڕۆدا ناکرێت کاتێک کە‬ ‫تووڕە دەبییت بچیتە دەرەوەو‬ ‫هێرش بکەیتە سەر کەسێک کە‬ ‫حەزتان لێیەتی‪ ،‬بۆیە لەشتان‬ ‫دەبێت هەموو ئەم ئامادەیی‌و‬ ‫قەلەقییە ت��ەح��ەم��وول بکات‪،‬‬ ‫ئ���ەم ب���ارودۆخ���ە وەک ئ��ەو‬ ‫بارودۆخە وایە لەپشت ترافیک‬ ‫الیتی سووردا وەستاون پێتان‬ ‫لەسەر ستۆپەو بەردەوامیش‬ ‫بەنزین بەئۆتۆمبیلەکە دەدەن‪،‬‬ ‫ب����ەاڵم ن��ات��وان��ی��ی��ت ب��ۆه��ی��چ‬ ‫شوێنێک ب��ڕۆی�ت‌و رێگەیەک‬ ‫بۆ بەتاڵکردنەوەیی تووڕەیتان‬ ‫ب���وون���ی ن��ی��ی��ە‪ ،‬رێ����ک ه��ەر‬ ‫ئ��ەم روداوەش ب��ۆ لەشتان‬ ‫روودەدات‪ ،‬کێشەکە لێرەدایە‬ ‫ئ��ەو شتەیی ک��ە دەی��ه��ەوێ��ت‬ ‫ب���س���وورێ���ت���ەو ب��ج��ووڵ��ێ��ت‪،‬‬ ‫دەسووتێت‌و بۆ هیچ شوێنێک‬ ‫ناچێت لەنێو لەشتاندایەو لەنێو‬ ‫سیستمی دەمارەکانتانە”‪.‬‬ ‫جیاوازی نێوان ژن‌و پیاو‬ ‫بە گشتی سیستمی دڵ‌و‬ ‫خوێنی پ��ی��اوان ل��ەچ��او ژن��ان‬ ‫ل��ەب��ەرام��ب��ەر قەلەقییدا زیاتر‬ ‫کاردانەوەیی هەیەو درەنگتر‬ ‫دەگ��ەڕێ��ت��ەوە دۆخ��ی ئاسایی‪،‬‬

‫بەپێی لێکۆڵینەوەکانی زانکۆی‬ ‫کالیفۆڕنیا ئ��ەگ��ەر پیاوێک‌و‬ ‫ژن���ێ���ک دەن��گ��ێ��ک��ی ب����ەرزی‬ ‫لەناکاو وەک تەقینی تایەی‬ ‫ئۆتۆمبێل ببیستن بەئەگەری‬ ‫زۆرەوە لێدانی دڵی پیاوەکە‬ ‫لەهی ژن��ەک��ە زی��ات��ر دەبێت‌و‬ ‫ب��ۆم��اوەی��ەک��ی زی��ات��ر درێ���ژە‬ ‫دەکێشێت‪.‬‬ ‫ل����ەوان����ەی����ە ه����ۆک����اری‬ ‫ئ��ەم��ە ب��گ��ەڕێ��ت��ەوە ب��ۆ مرۆڤە‬ ‫سەرەتاییەکان کە لەوکاتەدا‬ ‫پ��ی��اوەک��ان دەچ���وون ب���ۆڕاوو‬ ‫ئامادەیی‌و هۆشیاری بۆمانەوە‬ ‫پێویست ب���وو‪ ،‬ب��ۆ ژنانیش‬ ‫ئ��ارام�ی‌ بۆ زیادبوونی شیرو‬ ‫بەخێوکردنی منداڵ پێویستتر‬ ‫بووە‪.‬‬ ‫بەگشتی پ��ی��اوان ت��اوەک��و‬ ‫تۆڵە نەکەنەوە ئ��ارام نابنەوە‪,‬‬ ‫ب��ەاڵم ژن��ان دەت��وان��ن خۆیان‬ ‫ئ��ارام راب��گ��ڕن‪ ،‬ب��ەاڵم ئەگەر‬ ‫داوایان لێبکرێت تۆڵەبکەنەوە‪،‬‬ ‫پەستانی خوێنیان بەرزدەبێتەوە‪،‬‬ ‫بۆیە لەکێشەیی نێو بنەماڵەدا‬ ‫پ��ی��اوان زی��ات��ر ل��ەژن��ان زیانی‬ ‫جەستەییان پێدەگات‪.‬‬ ‫جیاوازی رەگەزی‪ ،‬لەسەر‬ ‫ب��ی��رک��ردن��ەوەک��ان لەکێشەی‬ ‫نێوان ژن‌ومێرددا‪ ،‬کارییگەری‬ ‫دادەن����ێ����ت‪ ،‬پ���ی���اوان زۆرت���ر‬ ‫ب��ی��رک��ردن��ەوەک��ان��ی��ان سلبیترو‬ ‫پەرێشانترە‪ ،‬لەکاتێکدا ژنان‬ ‫بیرکردنەوەکانیان ئاشتییانەترە‪.‬‬ ‫روون���ە ئ��ەم رێسایانە بۆ‬ ‫ه��ەم��وو ژن���ان‌و پ��ی��اوان وەک‬ ‫نییە‪ ،‬بەاڵم زۆربەی بنەماڵەکان‬ ‫خۆیان تێیدا دەبیننەوە‪ ،‬ژن کە‬ ‫تەندروستییەوە‬ ‫لەروانگەیی‬ ‫ب��اش��ت��ر دەت��وان��ێ��ت ب��ەرگ��ەی��ی‬ ‫ق���ەل���ەق���ی ب��گ��رێ��ت ب��اب��ەت��ە‬ ‫حەساسەکان دەهێنێتە بەرباس‪،‬‬ ‫پ���ی���اوی���ش زۆرب�������ەی ک��ات‬ ‫دۆخ���ی ب��ەرگ��ری ب��ەخ��ۆی��ەوە‬ ‫دەگرێت لەوانەیە یان بێدەنگی‬ ‫هەڵبژێرێت یان تووڕەییەکەیی‬ ‫دەرببڕێت‪.‬‬ ‫سەرچاوە‪Discovery :‬‬

‫ژمارە (‪ ،)16‬ئایاری ‪2012‬‬

‫ی‬ ‫‌‬ ‫و‬

‫ئەندرۆبریتبارت‪ ،‬شیکاری‬ ‫هەڵکەوتوویی پارێزگارەکان‬ ‫ماوەیەک لەوەو پیش بەهۆی‬ ‫جەڵتەی دڵەوە لەتەمەنی(‪)٤٣‬‬ ‫س��اڵ��ی��دا ک��ۆچ��ی دوای��ی��ک��رد‪،‬‬ ‫ل��ەوان��ەی��ە ئ��ێ��وەش نموونەیی‬ ‫زۆرت���ان ل��ەم ج��ۆرە مردنانە‬ ‫پێشکبێت‪ ،‬پرسیارێ کە دێتە‬ ‫پ��ێ��ش ئ���ەوەی���ە چ‌ه��ۆک��ارێ��ک‬ ‫دەبێت بەهۆی مردنی لەناکاو؟‬ ‫لەم حاڵتە تایبەتەدا سروشتی‬ ‫پ��ڕق��ەل��ەق��ی ک���ارەک���ەی ی��ان‬ ‫کەسایەتی توورەیی‪ ،‬بووبەهۆی‬ ‫مردنی؟‬ ‫لێکۆڵینەوەکان پیشانیدەدەن‬ ‫قەلەقی درێژخایەن دەتوانێت‬ ‫زیانمان پیبگەێنێت‪ ،‬قەلەقی‌و‬ ‫خ��ۆش��ح��اڵ��ب��وون ب��ەش��ێ��ک��ی‬ ‫سروشتییە ل��ەژی��ان��ی هەموو‬ ‫کەسێک‪ ،‬هەربۆیە پزیشک‌و‬ ‫توێژەرەکان بەدوایی واڵمی ئەم‬ ‫پرسیارەدا دەگەڕێن؛قەلەقی‬ ‫چۆن‌و بۆچی لەهەندێک کەسدا‬ ‫دەبێت بەهۆی نەخۆشییەکانی‬ ‫دەمارو دڵ؟‬ ‫زانیارییەکان پیشانیدەدات‬ ‫ئ���ەو ک��ەس��ان��ەی دەی��ان��ەوێ��ت‬ ‫ب��ەرێ��گ��ەی��ی ن��ات��ەن��دروس��ت‬ ‫زاڵببن بەسەر قەلەقییدا زیاتر‬ ‫ت��ووش��ی نەخۆشییەکانی دڵ‬ ‫دەبن‪ ،‬لەرێگە ناتەندروستەکان‬ ‫ب��ۆزال��ب��وون ل��ەس��ەر قەلەقی‬ ‫دەکرێت باسی جگەرەکێشان‪،‬‬ ‫زۆرخواردن‌و تووڕەیی بکەین‪.‬‬ ‫ئاستی سەرەوەیی تووڕەیی‬ ‫لەنێو پیاوانی گەنجدا لەگەڵ‬ ‫دەرک���ەوت���ن���ی ن��ی��ش��ان��ەک��ان��ی‬ ‫زوودرەس������ی دروس��ت��ب��وون��ی‬ ‫کێشەیی دڵ‌و دەماردایە(کاتێک‬ ‫ن��ی��ش��ان��ەک��ان پ��ێ��ی دەوت��رێ��ت‬ ‫زوودرەس کە لەتەمەنی ژێر‬ ‫(‪)٥٥‬ساڵییدا دەربکەوێت)‪.‬‬ ‫ئ����ەوەی ت���ووڕەی���ی چ��ۆن‬ ‫دەب��ێ��ت ب��ەه��ۆی دەرک��ەوت��ن��ی‬ ‫نەخۆشییەکانی دڵ هێشتا‬ ‫دی���ار نییە‪ ،‬ب���ەاڵم زانیارییە‬ ‫وەدەس����ت����ک����ەوت����ووەک����ان‬ ‫پیشانیدەدەن خەلکانی تووڕە‪،‬‬

‫‪19‬‬

‫ژن لەروانگەیی‬ ‫تەندروستییەوە باشتر‬ ‫دەتوانێت بەرگەیی‬ ‫قەلەقی بگرێت‬ ‫بابەتە حەساسەکان‬ ‫دەهێنێتە بەرباس‪،‬‬ ‫پیاویش زۆربەی‬ ‫کات دۆخی بەرگری‬ ‫بەخۆیەوە دەگرێت‬ ‫لەوانەیە یان‬ ‫بێدەنگی هەڵبژێرێت‬ ‫یان تووڕەییەکەیی‬ ‫دەرببڕێت‬


‫‪20‬‬

‫ژمارە (‪ ،)16‬ئایاری ‪2012‬‬

‫زانایان مەیمونەکان‬ ‫فێری خوێندەواری‬ ‫دەکەن‬


‫‪21‬‬

‫ژمارە (‪ ،)16‬ئایاری ‪2012‬‬

‫توێژەرەكان گەیشتن بەو‬ ‫ئ��ەن��ج��ام��ەی ب��اب��وون��ەك��ان كە‬ ‫(جۆرێك مەیموونن) دەتوانن‬ ‫وش��ە وات��ادارەك��ان لەپێكهاتە‬ ‫ه��ەڕەم��ەك��ی��ی��ەك��ان��ی پییتەكان‬ ‫ج��ی��اب��ك��ەن��ەوە‪ ،‬ئەنجامی ئەم‬ ‫ت��اق��ی��ك��ردن��ەوەی��ە دەت��وان��ێ��ت‬ ‫پ��ی��ش��ان��ی��ب��دات مێشكی ئێمە‬ ‫توانای خوێندنەوەو تێگەیشتنی‬ ‫لەكوێوە هێناوە‪.‬‬ ‫مەیموونەكان نەتەنیا دەبینن‪،‬‬ ‫ب��ەڵ��ك��و نهێنیش دەك���ەن���ەوە‪،‬‬ ‫گروپیك لەبابوونەكان فێركراون‬ ‫ك���ە ت��ەن��ی��ا ب��ەس��ەی��رك��ردن��ی‬ ‫وش���ە ن���ووس���راوەك���ان‪ ،‬وش��ە‬ ‫راستییەكانی زمانی ئینگلیزی‬ ‫ل��ەپ��ی��ت��ەك��ان ك���ە ب��ەش��ێ��وەی‬ ‫ه��ەڕەم��ەك��ی ل��ەپ��اڵ یەكتری‬ ‫دانراون جیابكەنەوە‪.‬‬ ‫ل�����ەدۆزراوەك�����ان�����ی ئ��ەم‬ ‫توێژینەوەیە وادەردەكەوێت كە‬ ‫هەندێك لەپرۆسە زێهنییەكانی‬ ‫پرۆسەی خوێندن‪ ،‬لەجێگەیەك‬ ‫ج��گ��ە ل���ەن���اوەن���دی ت��ای��ب��ەت‬ ‫بەزمانی قسەكردن كە تەنیا‬ ‫لەمێشكی مرۆڤدا بوونی هەیە‪،‬‬ ‫پەرەیان سەندووە‪.‬‬ ‫مایكل پ�لات لەزانكۆی‬ ‫دوك لەدوركامی كالیفۆڕنیای‬ ‫باكووری‪ ،‬كە لەم توێژینەوەیەدا‬ ‫بەشدارنەبوو دەڵیت «كێشەكە‬ ‫ل����ەوەدا نییە ك��ە ب��اب��ون��ەك��ان‬ ‫دەتوانن بخوێننەوە‪ ،‬یان نا»‪.‬‬ ‫سەركەوتنی بابوونەكان‬ ‫ت��ەن��ی��ا ه���ەن���گ���اوی ی��ەك��ەم‬ ‫لەخوێندنەوەی وشەدایە‪ ،‬هێشتا‬ ‫ئەوان ناتوانن لەنێوان وشەی‬ ‫نووسراو دەنگەكانی پێوەندی‬ ‫دروستبكەن‪ ،‬یان ئەوەی تێبگەن‬ ‫ك��ە ی��ەك وش��ە چ وات��ای��ەك��ی‬ ‫هەیە‪.‬‬ ‫وشە چوار پیتییەكان‬ ‫ج���ان���ات���ان گ��ری��ن��ج��ەرو‬ ‫ه���اوك���ارەك���ان���ی ل��ەزان��ك��ۆی‬ ‫مارسەی فەرەنسا‪ ،‬شەش بابونیان‬ ‫بەكارهێنا كە لەدارستانەكانی‬ ‫گینە راوكرابوون‌و فێریانكردن‬ ‫تاوەكو سەیری پیتەكانی سەر‬

‫شاشەیەكی كۆمپیوتەری بكەن‪.‬‬ ‫هەندێكجار بەبابونەكان‬ ‫وش���ەی���ەك���ی چ������وار پ��ی��ت��ی‬ ‫پیشاندەدرا‪ ،‬بەاڵم لەكاتەكانیتردا‬ ‫پێكهاتەیەكی چوار پێتی بێواتا‬ ‫پیشاندەدرا‪ ،‬مەیمونەكان بەپێی‬ ‫ئ���ەوەی پیتە پیشاندراوەكان‬ ‫دەرب������ڕی وش����ەب����وون‪ ،‬ی��ان‬ ‫بێواتابوون دەبوایە پەنجەیان‬ ‫بەیەكێك ل���ەدوو كلیلەكاندا‬ ‫بنایەت‪ ،‬ئەگەر پەنجەیان بەسەر‬ ‫كلیلی راستدا بنایەت خەاڵتێكی‬ ‫خواردەمەنییان وەردەگرت‪.‬‬ ‫دوای م���ان���گ‌و نیوێك‬ ‫ب���اب���وون���ەك���ان دەی�����ان وش��ە‬ ‫ف��ێ��رب��ب��وون‪ ،‬ی��ەك��ێ��ك ل���ەوان‬ ‫تەنانەت دەیتوانی (‪ )٣٠٨‬وشە‬ ‫جیابكاتەوە‪ ،‬ئەمە شاكارێكی‬ ‫م��ەزن��ە ب���ۆی���ادەوەری‪ ،‬ب��ەاڵم‬ ‫جێگەی س��ەرس��ووڕم��ان نییە‪،‬‬ ‫زۆرب��ەی گیاندارە ئاڵۆزەك��ن‬ ‫دەكرێت بەشێوەیەك فێربكرێن‬ ‫ك��ە ت��ەن��ەك��ان ب���ەدوو دەستە‬ ‫دابەشبكەن وەك «گەاڵكان»‌و‬ ‫«ب���ەردەك���ان»‪ ،‬تەنیا دەبێت‬ ‫بەشێوەی پێوێست فێربكرێن‪.‬‬ ‫بەاڵم بابونەكانی گرینجەر‬ ‫ل��ەم قۆناخە سەرتر كەوتن‪،‬‬ ‫دووای ئ�����ەوەی م���اوەی���ەك‬ ‫مەشقیانكرد‪ ،‬لەجیاكردنەوەی‬ ‫وشە راستییەكان كە تاوەكو‬ ‫ئەوكاتە هەرگیز نەیانبینیبوو‪،‬‬ ‫زۆر باشتر ببوون‪ ،‬ئەمە واتای‬ ‫ئ��ەوەی��ە ئ��ەوان هەندێك یاسا‬ ‫فێرببوون كە دیاریدەكات كام‬ ‫شێوە لەچنینی پیتەكانی یەك‬ ‫وشە جیادەكەنەوە‌و دەیانتوانی‬ ‫لەم یاسایانە بۆ جیاكردنەوەو‬ ‫چینینی ناموحتەملی پیتەكان‬ ‫سوود وەرگرن‪.‬‬ ‫تواناییە مێژووییەكان‬ ‫ل���ەدۆزی���ن���ەوەك���ان���ی‬ ‫ئ�����ەم ت���وێ���ژی���ن���ەوەی���ە‬ ‫وادەردەك����ەوێ����ت ئەو‬ ‫میكانیزمە دەماخییەی‬ ‫كە منداڵی مرۆڤ‬ ‫لەكاتی تێكۆشان‬ ‫ب��ۆ دۆزی��ن��ەوەی‬

‫یەكەمین وش��ە نووسراوەكان‬ ‫بەكاریدەهێنێت لەڕووانگەی‬ ‫پ��ەرەس��ەن��دن��ەوە زۆر كۆنەو‬ ‫كاتێك زم��ان��ە نووسیینەكان‬ ‫دەرك��ەوت��ن نزیكەی (‪)٦٠٠٠‬‬ ‫ساڵ لەوەو پێش بەكارهێنرا‪.‬‬ ‫تكومسە فیچ لەزانكۆی‬ ‫ڤییەنای نەمسا دەڵێت لەوانەیە‬ ‫توانای بۆ سازكردنی هەندێك‬ ‫رێ��س��ا ت��اوەك��و بەیارمەتییان‬ ‫شتە هاوشێوەكان لەگرووپی‬ ‫جیاوازدا جیابكەینەوە‪ ،‬لەنێو‬ ‫گیانلەبەرانیشدا بوونی هەبێت‪،‬‬ ‫هەرچەند گیانلەبەران بۆ ئەم‬ ‫وش��ە ب��ەك��اری ناهێنن‪ ،‬ئەو‬ ‫دەڵێت «ئەگەر كۆترەكانیش‬ ‫وەها كارێك ئەنجامبدەن سەرم‬ ‫ناسووڕمێ»‪.‬‬ ‫ب��ەوت��ەی فیچ خوێندنەوە‬ ‫داهێنانێكی كولتوری نوێیە‪ ،‬ئەمە‬ ‫واتای ئەوەیە مرۆڤ بەڕادەی‬ ‫پێویست كاتی نەبووە تاوەكو‬ ‫س��ووڕەك��ان��ی مێشكی بۆ ئەم‬ ‫تواناییە تایبەتییە‪ ،‬پەرە پێبدات‪،‬‬ ‫بۆیە لۆژیكییە ئ��ەگ��ەر بڵێین‬ ‫خوێندنەوە بەندە لەسەر توانای‬ ‫بینای كە زۆر پێش داهێنانی‬ ‫ن��ووس��ی��ن ب��وون��ی ه��ەب��ووەو‬ ‫ب��ەك��اره��ێ��ن��ان��ی ب��ەت��ەواوەت��ی‬ ‫جیاوازیشی هەبووە‪.‬‬ ‫سەرچاوە‪ :‬گۆڤاری نیوساینتست‬ ‫و‪ :‬مێهرداد رۆژهەاڵتی‬

‫ئەنجامی ئەم‬ ‫تاقیكردنەوەیە‬ ‫دەتوانێت پیشانیبدات‬ ‫مێشكی ئێمە‬ ‫توانای خوێندنەوەو‬ ‫تێگەیشتنی لەكوێوە‬ ‫هێناوە‬


‫‪22‬‬

‫ژمارە (‪ ،)16‬ئایاری ‪2012‬‬

‫هۆکاری‬ ‫جیابوونەوەی‬ ‫براد پێت‬ ‫لەجینیفەر‬ ‫ئەنیستۆن‌و‬ ‫ئاشنابوونی لەگەڵ‬ ‫ئەنجیلینا جولی!‬ ‫وەرگێڕانی‪ :‬مێهرداد رۆژهەاڵتی‬


‫‪23‬‬

‫ژمارە (‪ ،)16‬ئایاری ‪2012‬‬

‫بەپێی تێڕوانینی زیندەناسانی‬ ‫پەرەسەندن‪ ،‬عەشق‌و پێوەندی‬ ‫ئەڤیندارانە‪ ،‬ئامرازێكە لەژێر‬ ‫كاریگەری پێوەندی تێچوون‪،‬‬ ‫سوود پێشدەكەوێت‌و دایك‌و‬ ‫ب��اوك بۆپارێزگاری لەمنداڵ‬ ‫لەیەكەمین ساڵەكانی ژیانییدا‬ ‫دەپارێزێت‪.‬‬ ‫ج��ی��ن��ی��ف��ەر ئ��ان��ی��س��ت �ن‌و‬ ‫ب��رێ��د پ��ی��ی��ت وەك����و ه��ەم��وو‬ ‫هوونەرمەندانی هۆلیوود ژیانی‬ ‫هاوبەشییان بەشێوەی ئاشقانە‌و‬ ‫ب��ەڕێ��وڕەس��م��ێ��ك��ی ش��ك��ۆدار‬ ‫دەستپێكرد‪ ،‬بەاڵم تەنیا دووایی‬ ‫(‪ )٥‬ساڵ بەدەركەوتنی ئەنجلینا‬ ‫جوولی لەژیانی پیتدا ژیانی‬ ‫ه��اوب��ەش��ی��ی��ان كۆتاییپێهات‌و‬ ‫لەیەكتری جیابوونەوە‪.‬‬ ‫ئ���������������ەوان ك����ات����ێ����ك‬ ‫لەیەكجیابوونەوە ك��ە هێشتا‬ ‫وادی���ارب���وو نەگەیشتوونەتە‬ ‫كۆتایی پێوەندییەكەیان‪ ،‬هەر‬ ‫ئەمە ب��وو بەهۆی ئ��ەوەی بۆ‬ ‫ماوەیەكی درێژ رۆژنامەكان‌و‬ ‫گ��ۆڤ��ارە زەردەك����ان باسیسان‬ ‫بكەن‪ ،‬بەاڵم داریۆ مەیستەرپیری‬ ‫(‪Maestripieri‬‬ ‫‪)Dario‬‬ ‫لەكتێبە نوێیەكەیدا “یارییەكانی‪،‬‬ ‫ی����اری گ���ی���ان���دارە ب���ااڵك���ان”‬ ‫‪Games,‬‬ ‫(‪primates‬‬ ‫‪ )play‬لەو بارەوە دەنووسێت‬ ‫“هیچ پەیامنێرێك س��ەردان��ی‬ ‫ئابووریناسان‌و زیندەناسانی‬ ‫پەرەسەندەنی نەكرد‪ ،‬تاوەكو‬ ‫دەربارەی یارییە سەرەتاییەكان‬ ‫هۆكاری شكستی ئەم پێوەندییە‬ ‫قسەیان لەگەڵدا بكات”‪.‬‬ ‫ئ������ەم دەروون�������ن�������اس‌و‬ ‫زی��ن��دەن��اس��ەی پ��ەرەس��ەن��دەن��ی‬ ‫زان���ك���ۆی ش��ی��ك��اگ��ۆ دەڵ��ێ��ت‬ ‫“دەت��وان��ی��ی��ن رەف��ت��ارەك��ان��ی‬ ‫م��رۆڤ وەك��و توێكارییەكەی‬ ‫ب��ەت��ێ��ڕوان��ی��ن��ی زی��ن��دەزان��ی��ان��ە‬ ‫ش��ی��ب��ك��ەی��ن��ەوە‪ ،‬ه��ەڵ��ب��ژاردن��ی‬ ‫سروشتی ك��اری��گ��ەری ق��ووڵ‬ ‫لەسەر رەفتارەكانی كۆمەاڵیەتی‬ ‫ئێمە هەیە‌و لەوانەیە فشارەكانی‬ ‫ه��اوش��ێ��وە ك��ە ب��اوان��ەك��ان��م��ان‬

‫لەگەڵییدا ب���ەرەوڕووب���وون‪،‬‬ ‫لەئێستادا لەوانەیە كاریگەری‬ ‫ل��ەس��ەر گ��ی��ان��دارە بااڵكانیتر‬ ‫(‪ )Primate‬دابنێت”‪.‬‬ ‫مەیستەر پیری تێكۆشاوە‬ ‫ب��ەت��ێ��ك��ەڵ��ك��ردن��ی زی��ن��دەزان��ی‬ ‫پ���ەرەس���ەن���دن���ی‌و ئ���اب���ووری‬ ‫پیشانیبدات ب��ۆچ��ی م��رۆڤ‬ ‫دەستپێدەكات‌و‬ ‫پێوەندییەك‬ ‫دووای چ�����ەن�����د س����اڵ‬ ‫كۆتاییپێدەهێنێت‪ ،‬ئەو دەڵێت‬ ‫“م��ن��داڵ��ەك��ان��ی ئێمە ب��ەه��ۆی‬ ‫دەماخی گەورەوە ئاستی زیرەكی‬ ‫بەرزییان هەیە‪ ،‬النیكەم (‪ )٤‬بۆ‬ ‫(‪ )٧‬ساڵ دووای لەدایكبوون‬ ‫پ��ێ��وی��س��ت��ی��ی��ان ب��ەپ��ش��ت��ی��وان�ی‌و‬ ‫چاودێری بەردەوامی هەردوو‬ ‫دای�ك‌و باوك هەیە كە لەگەڵ‬ ‫یەكترییدا بژیین‪ ،‬ه��ەر بۆیە‬ ‫عەشق پەرەیسەندووە تاوەكو‬ ‫ئەم پێوەندییە تاوەكو كاتێكی‬ ‫دیاریكراو كە هەمیشەیی نییە‬ ‫ب��ەردەوام بێت”‪( ،‬ئەم رێسایە‬ ‫تەنانەت كاتێك منداڵیش بوونی‬ ‫نییە راستە)‪.‬‬ ‫“ب��ەاڵم ئەگەر لەتێڕوانینی‬ ‫ئ��اب��ووری��ی��ەوە س��ەی��ری ئ��ەم‬ ‫پێوەندییە بكەین‪ ،‬ئێمەی مرۆڤ‬ ‫ت��ائ��ەو جێگە پ��اب��ەن��دی ئ��ەم‬ ‫پێوەندییە دەبیین كە سوودەكەی‬ ‫زی��ات��ر بێت لەتێچوونەكەی‪،‬‬ ‫ئەگەر تێچوون بەرزببێتەوە‪ ،‬یان‬ ‫سوودی پێوەندییەكە داببەزێت‪،‬‬ ‫بۆ نموونە شانسی منداڵبوونی‬ ‫زی���ات���ر ك��ەم��ب��ب��ێ��ت��ەوە‪ ،‬ی��ان‬ ‫دروستكردنی پێوەندی لەگەڵ‬ ‫لەكیسبچێت‪،‬‬ ‫كەسێكیترمان‬ ‫هاوسەنگییەكە تێكدەچێت‪ ،‬یان‬ ‫ژنەكە‪ ،‬یان پیاوەكە پێوەندییەكە‬ ‫دەبچڕێنێت”‪.‬‬ ‫م��ەی��س��ت��ەر پ��ی��ری ب���ڕوای‬ ‫وای���ە‪ ،‬پ��ێ��وەن��دی ئەڤیندارانە‪،‬‬ ‫دەبێت لقێك بێت لەپێوەندێكی‬ ‫زۆر ریشەییتر كە زۆركۆنترە‪،‬‬ ‫م��ی��ك��ان��ی��س��م��ی س������ۆزداری‌و‬ ‫دەروونناسییانە كە كۆرپەو دایك‬ ‫لەگیانلەبەرە جۆربەجۆرەكاندا‬ ‫بەیەكەوە دەبەستێتەوە‪ .‬ئەو‬

‫دەڵێت “بۆ ئەوەی ئەم پێوەندییە‬ ‫ببێت بەپێوەندییەكی ئاشقانە‬ ‫پێویستیمان ب��ەگ��ۆڕان��ك��اری‬ ‫پەرەسەندنی جۆربەجۆرە‪ ،‬لەنێو‬ ‫ئەمانەدا دەكرێت بەزیادبوونی‬ ‫وەفاداری تاك‌و كەمبوونەوەی‬ ‫ئ��اس��ت��ی ت��س��ت��وس��ت��رۆن لەنێو‬ ‫پ����ی����اوان����دا ل����ەچ����او ج����ۆرە‬ ‫جیاوازەكانی گیاندارە بااڵكان‬ ‫ئاماژە بدەین”‪.‬‬ ‫ئ������ەو ل������ەم ك���ت���ی���ب���ەدا‬ ‫هەندێك خاڵی نوێی ئاماژە‬ ‫پێكردووە‪ ،‬بەاڵم كەموكورتی‬ ‫زۆری��ش ل��ەئ��ارادای��ە‪ ،‬دەزانیین‬ ‫شەمپانزییەكان كە نزیكترین‬ ‫خزمایەتی زیندەزانی لەگەڵ‬ ‫م��رۆڤ��دا ه��ەی��ە‪ ،‬پێوەندییەكی‬ ‫س�����ۆزداری ب��اش��ی��ان ل��ەگ��ەڵ‬ ‫یەكترییدا ه��ەی�ە‌و ب��ڕواك��ردن‬ ‫ب��ەوەی هۆكاری ئ��ەوە بریتییە‬ ‫لەهاوسەنگی نێوان تێچوون‪،‬‬ ‫س���وود‪ ،‬كارێكی س��ادە نییە‪،‬‬ ‫لەالیەكیترەوە وەك��و م��رۆڤ‬ ‫ج���ی���اوازی زۆرم�����ان ل��ەگ��ەڵ‬ ‫یەكتری‌و گیاندارە بااڵكاندا‬ ‫ه���ەی���ە‌و ن��اك��رێ��ت س���ەرەت���او‬ ‫ك��ۆت��ای��ی پێوەندییەك لەگەڵ‬ ‫گیانلەبەرانیتردا بەراوردبكەین‪.‬‬ ‫ك���ۆم���ەل���گ���ەی م��رۆڤ��ای��ەت��ی‬ ‫ك���ۆم���ەڵ���ەی���ەك���ی گ����ەورەی����ە‬ ‫لەجیاوازییەكان‪ ،‬لەڕاستیدا ئێمە‬ ‫بەهۆی ئەو مێشكە گ��ەورەی‬ ‫كە هەمانە زۆر زیاتر لەوەی‬ ‫لەژێر كاریگەری هەڵبژاردنی‬ ‫سروشتیدا بین‪ ،‬لەو كولتورو‬ ‫ن����اوەن����دەی ت��ێ��ی��دا دەژی����ن‬ ‫كاریگەری وەردەگرین‪.‬‬ ‫لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا‬ ‫هێشتا لێكۆڵینەوەی مەیستەر‬ ‫پ���ی���ری س��ەرن��ج��ڕاك��ێ��ش��ەو‬ ‫پ���ڕە ل��ەخ��اڵ��ی گ��رن��گ‪ ،‬لەنێو‬ ‫نووسراوەكانی ئەودا بیرەوەری‬ ‫جۆربەجۆر بەرچاو دەكەوێت‪،‬‬ ‫یەكێكیان كە لەبەشی “ ئێمە فێڵ‬ ‫ناكەین” باسكراوە‪ ،‬دەگەڕێتەوە‬ ‫بۆ وتووێژەكانی لەگەڵ باراك‬ ‫ئۆباما پێشئەوەی بچێتە نێو‬ ‫كۆشكی سپییەوە‪ ،‬منداڵەكانی‬

‫هەردووكیان لەشیكاگۆ بۆ یەك‬ ‫قوتابخانە دەچ��وون‌و مەیستەر‬ ‫پیری بەبینینی ئۆباما هەوڵیدەدا‬ ‫روونیبكاتەوە كە چەند سیاسەت‬ ‫لەكۆمەڵگەی مرۆڤایەتی وەك‬ ‫رەف��ت��اری مەیموونە قوڵەكان‬ ‫وای���ە! ئ��ەو ب��ەئ��ۆب��ام��ا دەڵێت‬ ‫ئ��ەم ج��ۆرە لەمەیموون هەم‬ ‫پشتیووانی خزمەكانیەتی‌و هەم‬ ‫بەشێوەی گ���ەورەو بچووكی‬ ‫رەفتار دەك��ات‌و تێدەكۆشێت‬ ‫بەدروستكردنی پێوەندییەكان‬ ‫ب���ارودۆخ���ی ن���وێ ب��ۆ خ��ۆی‬ ‫دەستەبەربكات‪ ،‬بەالی ئێوەوە‬ ‫ئۆباما چ وەاڵمێكی مەیستەر‬ ‫پیری داوەت����ەوە؟ ب��ۆ ئ��ەوەی‬ ‫ئ��ەم��ان��ەو زۆر شتیتر بزانێت‬ ‫هەوڵبدە ئەم كتێبە دەستبخەیت‌و‬ ‫بیخوێنیتەوە‪.‬‬ ‫س�����ەرچ�����اوە‪ :‬گ���ۆڤ���اری‬ ‫نیوساینتست‬


‫‪24‬‬

‫ژمارە (‪ ،)16‬ئایاری ‪2012‬‬

‫سەفەر بۆ سەیرترین نــــ‬

‫ئەم شوێنە ترسێنەرە كە قەڕەوێڵەكانی دەفڕن‌و كەرەستەو‬ ‫شتومەكەكانی ناو ژوورەكان بەشێوەی پێچەوانە دانراون‬ ‫لەالیەن (‪ )Lars Stroschen‬هونەرمەندی ئەڵمانییەوە‬ ‫دیزاینكراوە‪ ،‬ئەو تێكۆشاوە «شاكارێكی هوونەری زیندوو»‬ ‫بخوولقێنێت‌و ببێت بەهۆی ئەوەی گەشتیارانی بەرلین‬ ‫مانەوەیەكی پڕ لەبیرەوەری لەم هۆتێلەدا تاقیبكەنەوە‪.‬‬

‫بۆ ئەوانەی بەدوای تاقیكردنەوەی شوێنە سیحراوییەكانەوەن‪ ،‬قەاڵی‬ ‫فەرانسی (‪ )Chateau De Fougeret‬دەتوانێت شوێنێكی سەرەنجڕاكێش‬ ‫بێت‪ ،‬دەروازەكانی ئەم قەاڵیە لەساڵی (‪)١٣٣٧‬دا دروستكراوەو زۆر كەس‬ ‫بڕوایانوایە خێوی لەگەڵدایە‪ ،‬گەشتیارەكان دەتوانن لەرێڕەوە كۆنەكانی‬ ‫قەاڵكەدا پیاسەبكەن‌و وێنەی یادەوەری بگرن‪ ،‬بەهۆی مۆدەمێكەوە‬ ‫دەتوانن لەگەڵ رۆحەكانی ناو قەاڵكەدا پێوەندی بگرن‪.‬‬

‫بەهۆی تایبەتمەندی هونەری ژوورەكانەوە داوا لەمیوانەكان دەكرێت‪،‬‬ ‫شتومەكەكان بپارێزن‪ ،‬تێچووی مانەوە لەیەكێك لەژوورەكانی ئەم‬ ‫هوتێلە سەیرو دەگمەنە لە(‪ )١٠٠‬دۆالرەوە بۆ شەوێك دەستپێدەكات‪.‬‬

‫ئەم كەسانە دەتوانن لەڕێرەوە كۆنەكانی قەاڵكە‬ ‫پیاسەبكەن‌و وێنەبگرن كە لەوانەیە وێنەی خێویشی‬ ‫تێدابێت‪ ،‬تەنانەت ئەوانەی حەزیان لێیە بەشەو سەیری‬ ‫قەاڵكە بكەن دەتوانن مۆدمێك لەگەڵ خۆیاندا هەڵبگرن‬ ‫بۆ ئەوەی پێوەندی لەگەڵ ئەرواحی قەاڵكەدا دروستبكەن!‬

‫لەنێو سەرەنجڕاكێشترین ژوورەكانی ئەم هوتێلە بریتییە لەژوورێكی‬ ‫وەرگەڕاوە كە هەموو كەرەستەكانی لەبنمیچەوە هەڵواستراوەو بۆ‬ ‫حەوانەوە قووتووەكانی پشوودان لەنێو بنی ژوورەكەدا دانراوە‪.‬‬


‫ژوورێكیتر حەپسی تاكە كەسی پێدەوترێت‪ ،‬ژوورێكی‬ ‫حەپسی راستەقینەیە‪ ،‬تەنانەت بۆ ئەو كەسانەی كە‬ ‫دەیانەوێت نێو تابووت تاقیبكەنەوە‪ ،‬ژووری تابوتیش‬ ‫دروستكراوەو ئەو هەلە دەرەخسێنێت تاوەكو وەنەوزێك لەنێو‬ ‫تابوتێكی داخراودا بدەیت‪.‬‬

‫ژیان لەنێو لەژووری ئاوێنەشدا زۆر سەرنجڕاكێشە‪ ،‬ئەم‬ ‫ژوورە بەشێوەی التەریبەو قەرەوێڵەی نووستنی ناو ژوورەكە‬ ‫لەهەموو ئاراستەكاندا بەئاوێنە دەورەدراوە‪.‬‬

‫ژمارە (‪ ،)16‬ئایاری ‪2012‬‬

‫ــــــشینگەی سەرزەوی‬

‫‪25‬‬

‫میوانەكان دەتوانن لەنێو (‪ )٣٠‬ژووری ئەم كۆمەڵەیە كە‬ ‫هەركامیان جیاواز لەوانیتر دیزاینكراوە‪ ،‬یەكێك هەڵبژێرن‌و‬ ‫بچنە نێو جیهانێكی سەیرەوە كە زۆر لەڕاستی دەچێت‌و‬ ‫دەتوانێت وێنەی جیهانی راستی لەمێشكتان بسڕێتەوە‪.‬‬

‫ئەگەر دەتانەوێت سەفەر بۆجیهانی فانتزی بكەن لەوانەیە‬ ‫چوون بۆ (‪ )Propeller Island City‬باشترین بەربژار‬ ‫بێت‪ ،‬ئەم شوێنە شوێنێكی ترسناكە‪ ،‬قەرەوێڵەكانی دەفڕن‌و‬ ‫كەرەستەكانی نێو ژوورەكان بەشێوەی پێچەوانە چنراون‪ ،‬ئەم‬ ‫شوێنە لەالیەن (‪ )Lars Stroschen‬هونەرمەندەوە‬ ‫دیزاینكراوە‪ ،‬ئەو تێكۆشاوە شاكارێكی زیندووی هونەری‬ ‫بخووڵقێنێت‌و ببێت بەهۆی ئەوەی میوانانی بەرلین‬ ‫سەفەرێكی پڕ لەبیرەوەری لەم ئوتێلەدا تاقیبكەنەوە‪.‬‬ ‫سەرچاوە‪:‬‬

‫وەرگێرانی‪ :‬سەباح محەمەد‬

‫‪Gizmag‬‬

‫لەژوورێكدا كە قەرەوێڵەكەی دەفڕێت ژیان بەسەردەبێت‪،‬‬ ‫ئامادەبوون لەژووری ئەشكەنجەی دروستكراو دەتوانێت میوانەكان‬ ‫بكات بەئەكتەری فلیمی ترسناك‪ ،‬ژوورەكانیتر میوانەكە دەبات‬ ‫بۆ ژاپۆن‌و نیۆیۆرك‌و ناوچە خەونییەكان‌و ئارامی بۆدەگێڕنەوە‬


‫‪26‬‬

‫ژمارە (‪ ،)16‬ئایاری ‪2012‬‬

‫كۆمپانیای كڕینی ئۆنالینی‬ ‫پە‌یپاڵ دەڵێت تاوەكو ساڵی‬ ‫(‪ )٢٠١٦‬كڕیاران بۆ كڕیین‬ ‫ئیتر پێویستییان بەهەڵگرتنی‬ ‫پارە نابێت‪ ،‬بەاڵم بەپێچەوانەی‬ ‫تەسەورمان‪ ،‬ئەمە ئەمریكا‪،‬‬ ‫ی��ان ئ��ەوروپ��ا نییە ك��ە لەم‌‬ ‫بووارەدا پێشڕەوە‪ ،‬بەڵكو ئەوە‬ ‫توركیایە هەنگاوی گەورەی‬ ‫بۆ ئەو مەبەستە هاوێشتووە‪.‬‬ ‫م��اوەی��ەك��ە ق��س��ە ل��ەس��ەر‬ ‫نەمانی پارەی نەختدەكرێت‪،‬‬

‫كۆمپانیای ڤیزا پێشتر پێشبینی‬ ‫كردبوو ساڵی (‪ )٢٠١٢‬پارە‬ ‫نامێنێت‪ ،‬بەاڵم پەیپاڵ پێشبینی‬ ‫(‪ )٥‬ساڵی داهاتوو دەكات‪.‬‬ ‫بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای‬ ‫گۆڕەپانی‬ ‫«پێوەندییەكانی‬ ‫ن��زی��ی��ك»‪ )NFC( ،‬لەسەر‬ ‫هاندەكانی موبایل‌و پێناسەكان‬ ‫تاوەكو بە بەكارهێننانی نیشانە‬ ‫رادی��ۆی��ی��ەك��ان‪ ،‬زۆرخ��ێ��رات��ر‬ ‫كااڵكان ئاڵۆگۆرێ پێبكرێت‪.‬‬ ‫ئ���ەم سیستەمە ب��ەه��ۆی‬

‫ك��ارت��ێ��ك��ی ت��ای��ب��ەت��ی��ی��ەوە كە‬ ‫ل��ەن��ێ��و ه��ەن��دێ��ك م��وب��ای��ل��دا‬ ‫دادەب��ەزێ��ن��رێ��ت‪ ،‬كاتێك ئەم‬ ‫كارتانە دەكەوێت لەئامێری‬ ‫خ���وێ���ن���دن���ەوەی (‪،)NFC‬‬ ‫ش���ەپ���ۆل���ە رادی���ۆی���ی���ەك���ان‬ ‫ئاڵۆگۆڕی پێدەكرێت‪.‬‬ ‫ت��ەك��ن��ەل��ۆژی��ای (‪)NFC‬‬ ‫چۆن كاردەكات؟‬ ‫‪ -١‬دوو ئ���ام���ێ���ر‬ ‫بەپرۆسەسێری‬ ‫(‪)NFC‬وە‬ ‫كاتێك دەگ��ەن��ە (‪ )٤‬میتری‬

‫ی��ەك��ت��ری دەت���وان���ن ل��ەگ��ەڵ‬ ‫یەكتریدا پێوەندی بگرن‪.‬‬ ‫‪ -٢‬پرۆسیسەری (‪)NFC‬‬ ‫كە جۆرێك پیناسەی رادیۆییە‬ ‫(‪)RFID‬ی دەتوانێت هەموو‬ ‫دات���اك���ان ل��ەن��ێ��وی��ان��دا ب��ڕی‬ ‫تێچوونی كااڵ لەنێوان دوو‬ ‫ئامێرەكدا بگوازنەوە‪.‬‬ ‫‪ -٣‬فاكتەرێكی ئاسایشی‬ ‫نایەڵێت هاككەرەكان بتوانن‬ ‫بچنە ن��ێ��و سیستەمەكەوە‪،‬‬ ‫ئەپلیكەیشنی سەرهەندەكان‪،‬‬


‫‪27‬‬

‫ناوەندێكی كاركردنی گونجاو‬ ‫دروستدەكات‪.‬‬ ‫ئەگەر ژمارەیەكی زیاتر‬ ‫كۆمپانیاكانی‬ ‫لەبانكەكان‌و‬ ‫دراو ئەم پرۆژەیە بخەنەگەڕ‬ ‫بەزوویی دەگەینە سەردەمێك‬ ‫كە هاندەكانی موبایل جێگەی‬ ‫ج��زدان��ی پ���ارە دەگ��رێ��ت��ەوەو‬ ‫دیجیتاڵ جێگەی ك��اغ��ەز‪،‬‬ ‫ئەم تەكنەلۆژیایە زۆر سادەو‬ ‫خێرایە‪ ،‬بەاڵم لەگەڵ ئەوەی‬ ‫س��اڵ��ەه��ای��ە ب��وون��ی ه��ەی��ەو‬

‫جێگرەوەیەكی گونجاو بۆ‬ ‫پ��ارەی��ە‪ ،‬ب���ەاڵم ب��ەت��ەواوەت��ی‬ ‫هێشتا گشتگیر نەبووە‪ ،‬ئەمە‬ ‫ل��ەك��ات��ێ��ك��دای��ە ل��ەواڵت��ێ��ك��ی‬ ‫وەك ت���ورك���ی���ادا ج��ێ��گ��ەی‬ ‫خۆی گرتووەتەوە‪ ،‬وادی��ارە‬ ‫لەواڵتانی وەك توركیادا كە‬ ‫سیستەمەكان ن��وێ��ن‪ ،‬ئایدیا‬ ‫تازەكان باشتر وەردەگیرێن‪.‬‬ ‫م����ح����ەم����ەد س���زگ���ی���ن‪،‬‬ ‫بەڕێوەبەری پیمنت سیستەم‬ ‫دەڵ��ێ��ت «ئ��ێ��م��ە شتێكمان‬

‫ژمارە (‪ ،)16‬ئایاری ‪2012‬‬

‫توركیا‬ ‫دەیەوێت پارە‬ ‫نەهێڵێت‬

‫ب���ەن���اوی ح��س��اب��ی ج���اری‌و‬ ‫چ��ەك ن��ەب��وو‪ ،‬لەپڕ لەپارەی‬ ‫ن��ەخ��ت��ەوە چ���ووی���ن ب���ەرەو‬ ‫كارتەكانی كریدێت‪ ،‬ئێستا‬ ‫كاتی ئ��ەوە ه��ات��ووە تاوەكو‬ ‫گ��رن��گ��ی ب��ەگ��ەن��ج��ەك��ان‌و‬ ‫ژنەكانی م��اڵ��ەوەش بدەین‪،‬‬ ‫بۆیە دەمانەوێت تەكنەلۆژیای‬ ‫(‪ )NFC‬وەك����و ك��ری��دی��ت‬ ‫كارت بەكاربهێنیین‪ ،‬بەتایبەتی‬ ‫ب��ۆ ئ��ەو كەسانەی دەستیان‬ ‫ناگاتە كریدیت كارتەكان‌و‬ ‫دەیانەوێت میتۆدە مودێڕنەكان‬ ‫بەكاربهێنن‪.‬‬ ‫ل���ەم���اوەی (‪ )٢٠‬ساڵی‬ ‫راب�����ردوودا ت��ورك��ی��ا پ��ەرەی‬ ‫زۆری ب��ەك��ردی��ت ك���ارت‬ ‫داوە‪ ،‬ف��رۆش��گ��ەك��ان هانی‬ ‫كرێكارەكان دەدەن بەكردیت‬ ‫ك���ارت ش��ت‌و م��ەك��ی زیاتر‬ ‫ب��ك��ڕن‌ ب��ۆ ئ����ەوەی خ��ەاڵت‬ ‫وەربگرن‪.‬‬ ‫لەئێستادا هەلی ئەوە هەیە‬ ‫ب��ەم��ۆب��ای�ل‌و ك��ری��دت ك��ارت‬ ‫بۆ كەسێكیتر پ��ارە بنێریت‪،‬‬ ‫ب��ە ب��ەك��اره��ێ��ن��ان��ی م��ۆب��ای��ل‬ ‫دەتوانیت ژمارەی كەسێكیتر‬ ‫وەرب��گ��ری �ت‌و پارەبنێریت‪،‬‬ ‫وەرگ������ر ك���ورت���ەن���ام���ەی���ەك‌‬ ‫ب��ەك��ۆدێ��ك��ی ت��ای��ب��ەت��ی��ی��ەوە‬ ‫پێدەگات كە ئەگەر ئەو كۆدە‬ ‫بەهەر ئامێرێكی پێدانی پارە‬ ‫بدات‪ ،‬دەتوانێت پارەی نەخت‬ ‫وەربگریت‪ ،‬هەندێكجاریش‬ ‫دەتوانێت پەیامەكە بۆ خۆی‬ ‫بنیرێت‌و لەئامێرەكان پارە‬ ‫وەربگرێت‪ ،‬بۆیە ئیتر پێویست‬ ‫ناكات پارەی نەخت لەگەڵ‬ ‫خۆێدا هەڵبگرێت‪.‬‬ ‫ج��ی��م��ز‪ ،‬داول��������وروس‪،‬‬ ‫ل��ەب��ەڕێ��وەب��ەران��ی م��اس��ت��ەر‬ ‫ك���ارت م��ۆب��ای��ل ب��زن��س لەو‬ ‫ب������ارەوە دەڵ���ێ���ت «ك��ری��اڕ‬ ‫دەتوانێت بەخێرایی بەلێدانی‬ ‫م��ۆب��ای��ل��ەك��ەی ل��ەئ��ام��ێ��رەك��ە‪،‬‬ ‫ق��اوەو رۆژنامە بكڕێت‪ ،‬لەم‬ ‫بوارەدا پەیپاڵ دەتوانێت زۆر‬ ‫یارمەتیدەربێت‪ ،‬چونكە ئیتر‬

‫پێویست ناكات‪ ،‬مشتێ (‪)٢٠‬‬ ‫لیرە دەربێنێت‌و چاوەڕوانی‬ ‫باقی پارەكەی بكات»‪.‬‬ ‫بانكەكانی توركیا زۆر‬ ‫ح���ەزی���ان ل��ەب��ەك��اره��ێ��ن��ان��ی‬ ‫سیستەمی سادەیی (‪)NFC‬‬ ‫یە لەكارەكانیانداو بۆ هاندانی‬ ‫مشتەرییەكانیان جێ كلیلی‬ ‫(‪)NFC‬ی������ان پ��ێ��دەب��خ��ش��ن‪،‬‬ ‫تەنانەت كاتژمێری دەستی‬ ‫بەتەكنەلۆژیای‬ ‫(‪)NFC‬وە‬ ‫بەدیاریدەدەن‪.‬‬ ‫بۆ چەندین ساڵە ژاپۆن‌و‬ ‫س���ەن���غ���اف���وورە (‪)NFC‬‬ ‫لەئەمریكادا‬ ‫بەكاردەهێنن‪،‬‬ ‫گ��وگ��ڵ ه����ی����وادارە خ��ەڵ��ك‬ ‫ب��ە (‪ )Wallet‬كڕینەكانیان‬ ‫ئەنجامبدەن‪.‬‬ ‫ه���ەم���وو راپ���ۆڕت���ەك���ان‬ ‫پیشاندەدەن كە بەكارهێنانی‬ ‫ت��ەك��ن��ەل��ۆژی��ای ك��ارت��ەك��ان��ی‬ ‫(كونتاكت لێس) لەبەریتانیادا‪،‬‬ ‫ل��ەس��اڵ��ی (‪ )٢٠١٦‬دەگ��ات��ە‬ ‫زۆرت���ری���ن رادەی خ���ۆی‪،‬‬ ‫بێگومان ل��ەوك��ات��ەدا توركیا‬ ‫ل���ەپ���ێ���ش ه����ەم����وو واڵت����ە‬ ‫ئەوروپییەكانەوە دەبێت‪.‬‬ ‫ل��ەگ��ەڵ ئ���ەوەی (‪)NFC‬‬ ‫لەتوركیادا زۆر پەرەیسەندووە‪،‬‬ ‫بەاڵم هێشتا ئەو مۆبایالنەی‬ ‫هەڵگڕی س��ووڕی كارەبایی‬ ‫(‪)NFC‬ن‪ ،‬زۆر نیین‪ ،‬بۆیە‬ ‫دەبێت تەكنەلۆژیای مۆبایل‬ ‫خۆی لەگەڵ ئەم سیستەمەدا‬ ‫رێكبخات‪ ،‬ب��ۆی��ە بیر ل��ەوە‬ ‫كراوەتەوە لەتوركیادا هەموو‬ ‫م��ۆب��ای��ل��ەك��ان س��ووڕێ��ك��ی‬ ‫ك��ارەب��ای��ی تایبەتی بخرێتە‬ ‫سەر‪.‬‬ ‫ه���ەرچ���ەن���د خ��ەڵ��ك��ان��ی‬ ‫ب��ەت��ەم��ەن هێشتا ح��ەزی��ان‬ ‫لەبەكارهێنانی پارەیە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫دەك���رێ���ت ه��ی��وادارب��ی��ی��ن‪،‬‬ ‫گ��ەن��ج��ەك��ان‪ ،‬وات���ە ن���ەوەی‬ ‫س���ەرس���ام ب��ەت��ەك��ن��ەل��ۆژی��ا‪،‬‬ ‫هۆكارێك بن بۆ فراوانتربوونی‬ ‫ئەم سیستەمە‪.‬‬ ‫وەرگێڕانی‪ :‬كاوە‬


‫‪28‬‬

‫ژمارە (‪ ،)16‬ئایاری ‪2012‬‬

‫پاشبەندی فایل‬


‫‪29‬‬

‫سەرچاوە‪:‬‬ ‫‪hand-‬‬

‫‪haxor‬‬

‫‪1337‬‬

‫‪book, tapeworm, Sams‬‬ ‫‪Publishing, 2005‬‬

‫و‪ :‬بڕیار عوسمان‬

‫ژمارە (‪ ،)16‬ئایاری ‪2012‬‬

‫ئ������ەو پ���اش���ب���ەن���دەی‬ ‫(‪ )extension‬كە ل��ەدوا��‬ ‫بەشی كۆتایی ن��اوی هەر‬ ‫فایلێكەوە هەیە‪ ،‬نیشاندەری‬ ‫فۆرماتی ئەو فایلەیە‪ ،‬فۆرماتی‬ ‫فایل بەكۆمپیوتەرەكە دەڵێت‬ ‫كە ئەو فایلە لە چ جۆرێكە‪،‬‬ ‫ت���اوەك���و ك��ۆم��پ��ی��وت��ەرەك��ە‬ ‫ب��ەرن��ام��ەی��ەك��ی گ��ون��ج��او‬ ‫دیاریبكات ب��ۆ ك��ردن��ەوەی‬ ‫ئەو فایلە‪ ،‬دیارە ئەگەر تەنیا‬ ‫پاشبەندی فایلێك بگۆڕیت‪،‬‬ ‫ئ��ەم��ە ن��اك��ات��ە ئ����ەوەی كە‬ ‫فۆرماتی ئەو فایلەت گۆڕیوە‬ ‫(لەبەر ئ��ەوەی لەگەڵ هەر‬ ‫فایلێكدا دات����ای ش���اراوە‬ ‫هەیە)‪ ،‬ئ��ەوە بەتەنیا مانای‬ ‫ئ���ەوەی ه��ەی��ە فۆرماتێكی‬ ‫ن���اب���ەج���ێ‌‌و ن��ەگ��ون��ج��اوت‬ ‫دروس��ت��ك��ردووە‪ ،‬هەندێك‬ ‫لەفۆرماتەكان بەستاندەرد‬ ‫دادەن��رێ��ن‪ ،‬ئ��ەم��ەش مانای‬ ‫وای���ە ئ��ەو ف��ای�لان��ە ل��ەس��ەر‬ ‫كۆمەڵێك بنەما كاردەكەن بۆ‬ ‫ئەوەی شتەكان بۆ خەڵكی‬ ‫ئ��اس��ان ب��ك��ەن‪ jpeg. :‬بۆ‬ ‫فایلی وێنەییە‪ wav. ،‬بۆ‬ ‫فایلی دەنگی‌و بەو شێوەیە‪،‬‬ ‫هەندێك جار گەشەپێدەران‬ ‫ف��ای��ل ف��ۆرم��ات��ی ت��ای��ب��ەت‬ ‫ب��ەخ��ۆی��ان دروس��ت��دەك��ەن‪،‬‬ ‫ی��اخ��ود گ���ۆڕان ل��ەش��ێ��وەی‬ ‫پ��رۆس��ێ��س��ك��ردن��ی ج���ۆرە‬ ‫ف��ۆرم��ات��ێ��ك��ی دی��اری��ك��راودا‬ ‫دەك��ەن‪ ،‬ئەمەش كەم‌و زۆر‬ ‫م��ان��ای وای��ە دنیایەك فایل‬ ‫ف��ۆرم��ات��ی س��ەی��رو س��ەم��ەرە‬ ‫هەیە‪ ،‬دەكرێت فایلێك هەر‬ ‫هیچ پاشبەندێكیشی نەبێت‪.‬‬ ‫ئەو فۆرماتەی كە دەبێت‬ ‫ل��ەه��ەم��وو ف��ۆرم��ات��ەك��ان��ی‬ ‫ت���ر زی���ات���ر ئ��اگ��ادارب��ی��ت‬ ‫لەكردنەوەیان (دیارە ئەگەر‬ ‫نەزانیت ئ��ەو فایلە چییە)‬ ‫فۆرماتی (‪)exe.‬ی��ی��ە‪ ،‬ئەم‬ ‫ج���ۆرە ف��ای�لان��ە ك��ە پێیان‬ ‫دەوت��رێ��ت (‪)executable‬‬ ‫بریتین لەپاكێجێكی باینەری‬

‫(وات����ە پ��رۆگ��رام��ێ��ك)‪ ،‬كە‬ ‫كۆدەكان‪ ،‬یاخود سروشتی‬ ‫راستەقینەی ئەو پرۆگرامەی‬ ‫ش����اردووەت����ەوە‪ ،‬چۆنێتی‬ ‫ك��ارك��ردن��ی پ��رۆگ��رام��ەك��ە‬ ‫پشت بەو كۆدانە دەبەستێت‬ ‫ك���ە ئ����ەو گ���ەش���ەپ���ێ���دەرە‬ ‫نووسیویەتی بەزمانێك كە‬ ‫مرۆڤ تێیدەگات‌و دەتوانێت‬ ‫بیخوێنێتەوە‪ ،‬پ��اش��ان ئەو‬ ‫ك��ۆدان��ە كۆمپایل دەك��رێ��ن‬ ‫(وات����ە وەردەگ���ێ���ڕرێ���ن بۆ‬ ‫سەر زمانێك كە ئامێر واتە‬ ‫ك��ۆم��پ��ی��وت��ەرەك��ە‪ ،‬ی��ان هەر‬ ‫ئامێرێكی تر تێیدەگات)‪ ،‬بەم‬ ‫شێوەیە بێچووە پرۆگرامێ‬ ‫(‪ )exe‬ل��ەدای��ك��دەب��ێ��ت‪.‬‬ ‫دەتوانرێت وەها رووكەش‬ ‫ب���ك���رێ���ت‌و رووخ����س����اری‬ ‫ب��گ��ۆڕرێ��ت ك��ە ل��ەه��ەم��وو‬ ‫ش��ت��ێ��ك ب���ك���ات‪ ،‬ك���ەوات���ە‬ ‫دەب��ێ��ت تەنیا كاتێك ئەم‬ ‫جۆرە فایالنە بكەیتەوە كە‬

‫لەسەرچاوەكەیان دڵنیابیت‪،‬‬ ‫لەڕاستیدا هەموو كۆدێك‬ ‫پێویستی بەكۆمپایل كردن‬ ‫نییە‪ ،‬هەندێك لەزمانەكان‬ ‫ی���ان‬ ‫(‪،)interpreter‬‬ ‫(ئینجن) بەكاردەهێنن بۆ‬ ‫پرۆسێسكردنی كۆدەكانیان‪،‬‬ ‫كە ئەمە زیاتر لەحاڵەتی زمانە‬ ‫سكرپتییەكاندا هەیە وەك‬ ‫لەزمانە پرۆگرامسازییەكاندا‪.‬‬ ‫بزوێنی سكرپت (‪script-‬‬ ‫‪ )engine‬ل��ەب��اك��گ��راون��دا‪،‬‬ ‫وات��ە لەپشتەوە كار لەگەڵ‬ ‫ك���ۆدەك���ەدا دەك����ات‪ ،‬وات��ە‬ ‫ئەو زمانانەی كە كۆمپایل‬ ‫دەكرێن خێراتر جێبەجێدەبن‬ ‫لەبەر ئەوەی ئەوان بەهۆی‬ ‫جێبەجێنابن‪،‬‬ ‫ئ��ی��ن��ج��ن��ەوە‬ ‫ه��ەرچ��ۆن��ێ��ك ب��ێ��ت زم��ان��ە‬ ‫س��ك��رپ��ت��ی��ی��ەك��ان ك��ارك��ردن‬ ‫ل���ەگ���ەڵ���ی���ان ئ���اس���ان���ت���رە‪.‬‬ ‫لەهەردوو حاڵەتەكەدا‪ ،‬مەرج‬ ‫نییە فایلێك (‪)executable‬‬

‫نەبوو‪ ،‬واتە (‪ )exe.‬نەبوو‬ ‫ئ���ەوا س��ەالم��ەت‌و بێكێشە‬ ‫بێت‪.‬‬ ‫ئەگەر تووشی پاشبەندی‬ ‫فایلێك بوویت كە بەالتەوە‬ ‫سەیربوو نەتزانی چییە‪ ،‬ئەوا‬ ‫(‪www.whatis.‬‬ ‫ب��چ��ۆرە‬ ‫‪ ،)com‬یان (‪www.google.‬‬ ‫‪)com‬و بۆ ئەم دەستەواژەیە‬ ‫بگەڕێت‪:‬‬ ‫«‪what is every file‬‬ ‫‪»?format in the world‬‬ ‫(‪whatis.‬‬ ‫لەوێبسایتی‬ ‫‪ )com‬دەت��وان��ی��ت لیستی‬ ‫ئەلفابێتی هەموو پاشبەندو‬ ‫پێناسەكانیان لەگەڵ ئەدرێسی‬ ‫چەندین سایتی تر ببینیت‪.‬‬


‫‪30‬‬

‫ژمارە (‪ ،)16‬ئایاری ‪2012‬‬

‫ئ‬ ‫ی‬ ‫ن‬ ‫ف‬ ‫ی‬ ‫ن‬ ‫ی‬ ‫ت‬ ‫ی‬ ‫‪LE -‬‬

‫لوك‬ ‫س‬ ‫ت‬ ‫ر‬ ‫ی‬ ‫ن‬ ‫ئ‬ ‫ۆ‬ ‫ت‬ ‫ۆ‬ ‫مبێل‬ ‫ی‬ ‫س‬ ‫ە‬ ‫و‬ ‫ز‬ ‫ی‬ ‫جیهان‬ ‫تێدەكۆشێت ئەم‬

‫ئینفینیتی‬ ‫نموونە ئۆتۆمبێلە كە لەپێشانگەی‬ ‫ئۆتۆمبێلی ن��ی��وی��ۆرك��دا كەوتە‬ ‫ب��ەردی��دی خەڵك ت��اوەك��و دوو‬ ‫ساڵیتر بخاتە ب������ازارەوە‪ ،‬ئەم‬ ‫كۆمپانیایە پێشتر بە بەرهەمهێنانی‬ ‫ن��م��وون��ەك��ان��ی (‪)Essence‬‬ ‫و (‪ )E-Merge‬پ��ی��ش��ان��ی��دا‬ ‫دەت��وان��ێ��ت ئۆتۆمبێلی سپۆرتی‬ ‫پاك بەرهەمبهێنێت‪ ،‬بەاڵم دیزاینی‬ ‫نموونەیی (‪)LE‬و ئامادەكردنی‬ ‫بۆ بەرهەمهێنان‪ ،‬شێلگێرانەتریین‬ ‫چاالكی ئەم كۆمپانیایە بۆ هاتنە نێو‬

‫بازاڕەكانی ئۆتۆمبێلی كارەبایی‪.‬‬ ‫ئینفینیتی لەدیزاینی (‪)LE‬دا‬ ‫زیاتر لەوەی ئۆتۆمبێلێكی كارەبایی‬ ‫بەشێوەی هەمیشەیی دیزاین بكات‪،‬‬ ‫لەڕاستییدا ئینفینیتیێكی كارەبایی‬ ‫دیزاینكردووە‪.‬‬ ‫ئەم ئۆتۆمبێلە بەپێچەوانەی‬ ‫ئۆتۆمبێلە كارەباییەكانی نیسان‬ ‫لیڤ‌و میتسوبیشی (‪)i-Miev‬‬ ‫بچووك نییە‪ ،‬بەڵكو سیدانێكی‬ ‫سپۆرت بەقەبارەی (‪ )G‬ئینفنیتییە‪.‬‬ ‫ه��ەرچ��ەن��د ئ���ەم ئۆتۆمبێلە‬

‫وەك ئۆتۆمبێلەكانیتری ئینفینیتی‬ ‫زۆر چاوگر نییە‪ ،‬ب��ەاڵم لەچاو‬ ‫ئۆتۆمبێلە كارەباییەكانیتر زۆر‬ ‫سەرنجڕاكێشە‪.‬‬ ‫ئ����ەم ك��ۆم��پ��ان��ای��ەش وەك‬ ‫ك��ۆم��پ��ان��ی��اك��ان��ی��ت��ر ن��ەی��ت��وان��ی��ی��وە‬ ‫ئۆتۆمبێلێك بۆ رێگە دریژەكان‬ ‫دی����زای����ی����ن ب����ك����ات‪ ،‬ب����ەاڵم‬ ‫ب��ەدروس��ت��ك��ردن��ی ب���ارودۆخ���ی‬ ‫ئایرۆداینامیك لەوانەیە لەوزەكەی‬ ‫باشترین سوود وەربگیرێت‬ ‫ب���ەرزب���وون���ەوەی دواوەی‬

‫ئۆتۆمبیلەكە‌و تایەكان ‌ی بەتەواوەتی‬ ‫ئایرۆداینامێكی دی��زای��ن��ك��راوە‪،‬‬ ‫ب��ەرزب��وون��ەوەی الك��ان��ی دەبێت‬ ‫بەهۆی ئەوەی كەمترین بەرگری‬ ‫هەوا كاربكاتە سەری‌و هاوكۆڵەی‬ ‫بەرگرییەكەی گەیشتووە بەژمارەی‬ ‫س��ەرس��ووڕه��ێ��ن��ەری (‪)٠.٢٥‬‬ ‫(ئ����ەم ژم����ارەی����ە پ��ی��ش��ان��دەری‬ ‫بەرگری ئۆتۆمبێلەكەیە لەبەرانبەر‬ ‫هەوادایە)‪.‬‬ ‫هەرچەند ئینفینیتی وردەكاری‬


‫‪31‬‬

‫ژمارە (‪ ،)16‬ئایاری ‪2012‬‬

‫هێزی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكەی‬ ‫رانەگەیاندووە‪ ،‬ب��ەاڵم دەتوانێت‬ ‫زەب���ری (‪ )٣٢٥‬نیوتن لەمتردا‬ ‫بەرهەمبهێنێت‪ ،‬كە ئەمە تاودانێكی‬ ‫ب���اش بەئۆتۆمبێلەكە دەدات‪،‬‬ ‫باترییەكانی ئۆتۆمبێلەكە دەكرێت‬ ‫بەكارەبای شارو بەخێرایی باش‬ ‫پڕبكرێنەوە‪.‬‬ ‫ل��ەن��ێ��و ئ��ۆت��ۆم��ب��ێ��ل��ەك��ەدا‬ ‫سیستەمی پێوەندییەكانی نەوەی‬

‫داه��ات��وو ب��ەك��اره��ات��ووە‪ ،‬شۆفێر‬ ‫دەتوانێت بەئاسانی دەورووبەری‬ ‫خ���ۆی ك��ۆن��ت��ڕۆڵ ب��ك��ات‪ ،‬ئ��ەم‬ ‫سیستەمە بریتییە لەجووتێك‬ ‫شاشە كە زانیارییە پێویستەكان‬ ‫دەخ���ات���ە ب���ەردەس���ت لێخۆری‬ ‫ئۆتۆمبێلەكە‪ ،‬هەروەها سیستەمێكی‬ ‫پێشكەوتووی تێدا دان���راوە كە‬ ‫یارمەتی شۆفیرەكە دەدات تاوەكو‬

‫وێستگەكانی پڕكردنەوەی باتری‬ ‫بدۆزێتەوە‪.‬‬ ‫باترییەكان ل��ەژێ��ر كورسی‬ ‫نەفەرەكاندا دانراوەو رووناكیێكی‬ ‫هێواشی شیین بەهۆی گڵۆپەكانی‬ ‫(‪ )LED‬ل��ەف��ەزای��ی ن����اوەوەی‬ ‫ئۆتۆمبیلەكەدا ب�ڵاودەب��ێ��ت��ەوەو‬ ‫كورسییەكان بەچەرم داپۆشراون‪.‬‬

‫ل��ەوان��ەی��ە ئ��ەو نموونانەی‬ ‫كە دێنە ب��ازاڕەوە رەنگەكانییان‬ ‫جۆراوجۆر بێت‪ ،‬لەوانەیە (‪)LED‬‬ ‫ی��ەك��ان الب��ب��رێ�ن‌و ئۆتۆمبێلەكە‬ ‫ب��ەس��ی��س��ت��ەم��ی پ��ێ��ش��ك��ەوت��ووی‬ ‫پێوەندییەكانی رۆژ تەیاربكرێت‪،‬‬ ‫هاتنی ئ��ەم ئۆتۆمبێلە بۆ ب��ازاڕ‬ ‫لەوانەیە زۆر ئۆمێدبەخش بێت‪.‬‬


‫‪32‬‬

‫ژمارە (‪ ،)16‬ئایاری ‪2012‬‬

‫د‪ .‬كانی موستەفا رەووف‬ ‫لەدایكبووی ساڵی (‪ )١٩٨٣‬لەسلێمانی‬ ‫لەساڵی (‪)٢٠٠٤‬دا بەكالوریۆسی لەزانستی فیزیادا‬ ‫لەزانكۆی سلێمانی وەرگرتووە‬ ‫لەساڵی (‪)٢٠١٠‬دا دكتۆرای لەزانكۆی كاردیف‬ ‫لەبوواری زیندەئەستێرەناسییدا وەرگرتووە‬ ‫لەئێستادا بەكەم تەمەنتریین دكتۆری زانكۆی‬ ‫سلێمانی هەژمار دەكرێت‪.‬‬


‫‪33‬‬

‫الوترین دکتۆری زانکۆی سلێمانی‬

‫س���ەرچ���اوەی ژی��ان��ی س��ەر‬ ‫زەوی‌و ئ��ەگ��ەری ب��وون��ی ژی��ان‬ ‫ل�������ەدەرەوەی زەوی ت��ەن��ان��ەت‬ ‫ئەگەر لەسادەترین شێوازیشدا‬ ‫بێت‪ ،‬پرسیاری مرۆڤەكان بووە‬ ‫بەدرێژایی مێژووی مرۆڤایەتی‌و‬ ‫دۆزی���ن���ەوەی ئ��ەم رازە ب��ووەت��ە‬ ‫خولیای سەدان زاناو لێكۆڵەری‬ ‫مێژووی زانستەكان‪.‬‬ ‫بوونی ژیان لەدەرەوەی زەوی‬ ‫بۆ م���اوەی نیو س��ەدەی��ە بووەتە‬ ‫بابەتێكی گرنگی زانستەكان‌و‬ ‫ل���ەالی���ەن ه��ەن��دێ��ك ل��ەن��اوەن��دە‬ ‫زاستییەكانی جیهانەوە (لەوانەش‬ ‫ناسا) گرنگی ئەوتۆی پێدەدرێت‪.‬‬ ‫ل��ەئ��ێ��س��ت��ادا ب����ەم ب�����ووارە‬ ‫چاالكەی زانست دەوترێت زیندە‬ ‫ئەستێرەناسی (‪.)Astrobiology‬‬ ‫زانكۆی كاردیف وەك یەكێك‬ ‫لەزانكۆ بەناوبانگەكانی بەریتانیا‬ ‫لەساڵی (‪)٢٠٠٠‬دا بەشێوەیەكی‬ ‫فەرمی سەنتەرێكی توێژینەوەی‬ ‫تایبەت ب��ەزی��ن��دە ئەستێرەناسی‬ ‫دام���ەزران���د ب��ەن��اوی سەنتەری‬ ‫كاردیف بۆ زیندەئەستێرەناسی‬ ‫‪Cardiff‬‬ ‫‪Centre‬‬ ‫(‪for‬‬ ‫‪.)Astrobiology‬‬ ‫د‪ .‬كانی موستەفا رەئ��وف‬ ‫مامۆستای بەشی فیزیای زانكۆی‬ ‫سلێمانییەو دەرچ��ووی دكتۆرای‬ ‫زان��ك��ۆی ك��اردی��ف��ە ل��ەب��وواری‬ ‫زیندەئەستێرەناسییداو چەندین‬ ‫ب��اب��ەت��ی زان��س��ت��ی ل��ەم ب����ووارەدا‬ ‫لەگۆڤارە بەناوبانگەكانی جیهاندا‬ ‫ب�ڵ�اوك���ردووەت���ەوە‪ ،‬ئ���ەو تەنیا‬ ‫لەتەمەنی (��� )٢٧‬ساڵییدا توانیوێتی‬

‫بڕوانامەی دكتۆرا وەربگرێت‌و‬ ‫ناونیشانی گەنجترین دكتۆری‬ ‫زان��ك��ۆی سلێمانی تا ئێستا بۆ‬ ‫خۆی دەستەبەر بكات‪.‬‬ ‫بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم‬ ‫ب��ووارە نوێیە بەپێویستمان زانی‬ ‫ئەم گفتۆگۆیە لەگەڵ د‪ .‬كانی‬ ‫وەك تەنیا توێژەری ئەم ب��ووارە‬ ‫لەكوردستاندا ئەنجامبدەین‪.‬‬ ‫زانستی نوێ‪ :‬بۆچی بوواری‬ ‫زیندەئەستیرەناسییت لەخوێندنی‬ ‫بااڵدا هەڵبژاردو بەكورتی پێمان‬ ‫بڵێ ئەم بووارە باسی چیدەكات؟‬ ‫د‪ .‬كانی‪ :‬كاتێك خوێندكاری‬ ‫بەكالیۆرۆس ب��ووم لەزانكۆی‬ ‫سلێمانی سااڵنی (‪ ) ٢٠٠٠‬بۆ‬ ‫(‪ ،)٢٠٠٤‬ئەستێرەناسی لەهەموو‬ ‫ب��اب��ەت��ەك��ان��ی ت���ری فیزیا زیاتر‬ ‫سەرنجی راك��ێ��ش�ا‌و پ��اش��ان كە‬ ‫بڕیارمدا لەسەر خوێندنی دكتۆراو‬ ‫دووای گ����ەڕان ب��ەش��وێ��ن ئ��ەو‬ ‫بابەتانەی ئەستێرەناسی كە لەگەڵ‬ ‫ح��ەزو خولیا زانستییەكانی من‬ ‫یەكدەگرنەوە‪ ،‬بەڕێكەوت بەبابەتی‬ ‫زیندە ئەستێرەناسی ئاشنابووم‌و‬ ‫بەم شێوەیە بڕیارمدا بەهەڵبژاردنی‬ ‫ئەم بووارە وەك رێچكەی زانستی‬ ‫خۆم بۆ داهاتوو‪.‬‬ ‫زی��ن��دەئ��ەس��ت��ێ��رەن��اس��ی‪ ،‬باس‬ ‫ل���ەس���ەرچ���اوەو ب�ڵاوب��وون��ەوەو‬ ‫پ��ەرەس��ەن��دن‌و داه��ات��ووی ژی��ان‬ ‫ل�����ەدەرەوەی ه��ەس��ارەی زەوی‬ ‫دەك���ات‌و ب���ەدووای دۆزی��ن��ەوەی‬ ‫شوێنێكی تری گونجاوە بۆ ژیان‬ ‫لەكۆمەڵەی خۆردا جگە لەزەوی‪،‬‬ ‫یان هەسارەیەكی تری گونجاو بۆ‬

‫ژیان لەدەرەوەی كۆمەڵەی خۆرو‬ ‫لەبەشێكی تری ئەم گەردوونەدا‪،‬‬ ‫زی��ن��دە ئەستێرەناسی دەی��ەوێ��ت‬ ‫وەاڵم��ی ئ��ەو پرسیارانە بداتەوە‬ ‫كە ئایا دەكرێت ژیان لەشوێنێكی‬ ‫ت��ری ئ��ەم گ��ەردوون��ەدا هەبێت‪،‬‬ ‫ئ��ەگ��ەر هەیە چ��ۆن دەت��وان��رێ��ت‬ ‫بدۆزرێتەوە؟ یاخود دەكرێت ژیان‬ ‫لەهەسارەیەكەوە بۆ هەسارەیەكیتر‬ ‫ب���گ���وازرێ���ت���ەوە؟ ئ���ەگ���ەر ئ��ەم‬ ‫گواستنەوەیە رووبدات‪ ،‬ئایا ژیان‬ ‫توانای خۆگونجاندنی هەیە لەگەڵ‬ ‫ئەو بارە نوێیەدا كە رووبەرووی‬ ‫دەبێتەوە؟ ئەمانە ئەو پرسیارانەن‬ ‫كە توێژەرانی زیندەئەستێرەناسی‬ ‫بۆ م��اوەی نیو سەدەیە عەوداڵی‬ ‫دۆزی��ن��ەوەی وەاڵمەكانیان‪ ،‬لەم‬ ‫بووارەدا زانستەكانی وەك فیزیاو‬ ‫ئەستێرەناسی‌و كیمیاو بایۆلۆژی‌و‬ ‫مایكرۆ بایۆلۆژی‌و زەویناسی‌و‬ ‫چەندین زانستیتر یەك دەگرنەوە‪.‬‬ ‫زانستی نوێ‪ :‬پاڵنەری زاتی‌‌و‬ ‫سروشتیت بۆ ئەوەی ئەم بووارە‬ ‫بخوێنێت چیبوو؟‬ ‫د‪ .‬كانی‪ :‬هەر لەقۆناغەكانی‬ ‫ئ��ام��ادەی��ی��ەوە ك��ات��ێ��ك س��ەی��ری‬ ‫ئەستێرەكانم دەكرد ئەو پرسیارەم‬ ‫ال دروستدەبوو كە ئایا دەكرێت‬ ‫لەنێوان هەموو ئەم ئەستێرانەدا‬ ‫ژیان تەنیا لەسەر زەوییدا بوونی‬ ‫هەبێت؟ هەروەها فیلمە خەیاڵییە‬ ‫زانیستییەكانیش ئ��ەم پرسیارەی‬ ‫زیاتر لەزیهنمدا تۆخ دەكردەوە‪.‬‬ ‫زانستی نوێ‪ :‬ئەستێرەناسی‬ ‫الیەنی زۆری هەیە‪ ،‬بۆچی لەناو‬ ‫هەموو ئەو الیەنانەدا ئەم الیەنەت‬

‫هەڵبژارد‪ ،‬واتە توێژینەوە دەربارەی‬ ‫ژی���ان ل������ەدەرەوەی ه��ەس��ارەی‬ ‫زەوی؟‬ ‫د‪ .‬ك���ان���ی‪ :‬وەك زان���ای‬ ‫بەناوبانگ دەی��ڤ��د گرینسپوون‬ ‫(‪ )David Grinspoon‬دەڵێت‬ ‫«زیندە ئەستێرەناسی ئەو بووارەیە‬ ‫كە گریمانەی نەزانراو نهێنییەكان‬ ‫لەسەر تیۆریە زانستییە زانراوەكان‬ ‫ب��ون��ی��ات دەن��ێ��ت»‪ ،‬م��رۆڤ��ەك��ان‬ ‫هەمیشە خولیای دۆزینەوەی نهێنی‌و‬ ‫نەزانراوەكانن‪ ،‬رەنگە ئەمە پاڵنەری‬ ‫سەرەكی توێژەرە زانیستییەكانیش‬ ‫ب��ێ��ت ل��ەت��وێ��ژی��ن��ەوەك��ان��ی��ی��ان��دا‪،‬‬ ‫لەگەڵ ئاشنابوونم ب��ەم ب��ووارە‬ ‫ه��ەر لەسەرەتاوە تێگەیشتم كە‬ ‫زی��ن��دەئ��ەس��ت��ێ��رەن��اس��ی زۆرت��ری��ن‬ ‫رازی لەخۆیدا هەڵگرتووە لەناو‬ ‫بووارەكانی ئەستێرەناسییدا‪ ،‬بۆیە‬ ‫بڕیارمدا بەهەڵبژاردنی ئەم بووارە‬ ‫وەك ب����وواری پسپۆڕی خ��ۆم‪،‬‬ ‫یەكێك لەهۆكارەكانی تر ئەوەبوو‬ ‫كە هەر لەسەرەتاوە توانیم ئۆفەری‬ ‫خوێندنی دك��ت��ۆرا الی زان��ای‬ ‫بەناوبانگی ئەستێرەناسی چاندرا‬ ‫وی��ك��رام��ا سینگا (‪Chandra‬‬ ‫‪)W i c k r a m a s i n g h e‬‬ ‫ب��ەدەس��ت��ب��ه��ێ��ن��م ك���ە ب��ەب��اوك��ی‬ ‫زیندەئەستێرەناسی نوێ دادەنرێت‌و‬ ‫ئەمە جگە لەوەی خاوەنی چەندین‬ ‫خەاڵت‌و پۆستی زانستی گرنگە‬ ‫زیاتر لە (‪ )٢٥‬كتێب‌‌و (‪)٣٥٠‬‬ ‫پەیپەری زانستی باڵوكردووەتەوە‬ ‫كە كاریگەری بنەڕەتییان لەسەر‬ ‫تەواوی بووارەكانی ئەستێرەناسی‬ ‫هەبووە‪.‬‬

‫ژمارە (‪ ،)16‬ئایاری ‪2012‬‬

‫بەدوای ژیان لەدەرەوەی‬ ‫زەویدا دەگەڕێت‬


‫‪34‬‬

‫ژمارە (‪ ،)16‬ئایاری ‪2012‬‬

‫چاندرا خۆی راستەخۆ دەبووە‬ ‫س��ەرپ��ەرش��ی��ار (‪)Supervisor‬‬ ‫ی خوێندنەكەم‪ ،‬ئەمەش هەلێكی‬ ‫گ��رن��گ ب���وو ب��ۆ م���ن‪ ،‬چونكە‬ ‫بەدەستهێنانی ئۆفەری خوێندن‬ ‫لەزانكۆ بەناوبانگەكانی جیهان‬ ‫ئەوەندەی ئەوە گرنگ نییە كە كێ‬ ‫دەبێتە مامۆستاو سەرپەرشتیاری‬ ‫خ��وێ��ن��دن��ەك��ەت‪ ،‬ب��ەت��ای��ب��ەت بۆ‬ ‫خوێندنی دك��ت��ۆرا ك��ە ت��ووان��ای‬ ‫مامۆستاكەت كاریگەری گەورەی‬ ‫دەب��ێ��ت ل��ەس��ەر ئەنجامەكانی‬ ‫خوێندنەكەت‌و ئاستی پێگەیشتنت‬ ‫لەو بووارەدا‪.‬‬ ‫زان��س��ت��ی ن����وێ‪ :‬ل��ەك��ات��ی‬ ‫خ��وێ��ن��دن��ی دك��ت��ۆراك��ەت ب��ە چ‬ ‫ئەنجامێك گەیشتییت؟‬ ‫د‪ .‬ك��ان��ی‪ :‬دووای ئ��ەوەی‬ ‫س��اڵ��ی (‪ )٢٠٠٦‬ل��ەس��ەن��ت��ەری‬ ‫زیندەئەستێرەناسی كاردیف دەستم‬ ‫بەخوێندن كرد‪ ،‬لەسەر چەندین‬ ‫ن��م��وون��ەی ج���ی���اواز ك��ارم��ك��رد‬ ‫ك��ە گ��وم��ان��ی ئ��ەوەی��ان لێدەكرا‬ ‫بەڵگە بن لەسەر گواستنەوەی‬ ‫ژی��ان ل����ەدەرەوەی زەوی���ۆەوە بۆ‬ ‫سەرزەوی‪ ،‬لەوانەش‪ ،‬چەندیین بە‬ ‫بەردبووی وردم لەئاستی مایكڕۆدا‬ ‫دۆزی��وەت��ەوە‪ ،‬كە بەڵگەبوون بۆ‬ ‫گواستنەوەی ژی��ان ل���ەدەرەوەی‬ ‫زەوییەوە بۆ سەر زەوی لەڕێگەی‬ ‫نەیزەك‌و ئەو تەنە ئاسمانیانەیتر كە‬ ‫ب��ەردەوام كەوتوونە سەر زەوی‪،‬‬ ‫دەكرێت بووترێت چەندیین جۆر‬ ‫ژیان لەسەر هەسارەكانیتر هەبووە‬

‫كە گواستراوەتەوە بۆ هەسارەكە ‌‬ ‫ی‬ ‫ئێمە‪ ،‬هەروەك تیۆری پانسپێرمیا‬ ‫(‪ )Panspermia‬باسیدەكات‪.‬‬ ‫زان��س��ت��ی ن�����وێ‪ :‬ت��ی��ۆری‬ ‫پانسپێرمیا باسی چیدەكات؟‬ ‫د‪ .‬كانی‪ :‬ئەم تیۆرییە باسی‬ ‫ئەوەدەكات ژیان شتێك نییە لەسەر‬ ‫ی��ەك ه��ەس��ارە دروستبووبێت‌و‬ ‫نەمێنێت‪ ،‬بەڵكو ژی��ان لەهەموو‬ ‫گەردووندا هەیەو بە بەردەوامی‬ ‫لەهەساریەكەوە بۆ هەسارەیەكیتر‬ ‫بەهۆی تەنە ئاسمانییەكانی وەك‬ ‫نەیزەك دەگوازرێتەوە‪ .‬پانسپێرمیا‬ ‫وەك بیرۆكە ه��ەر لەسەردەمی‬ ‫یۆنانییەكانەوە بوونی هەبووەو‬ ‫ل��ەس��ەدەی ن����ۆزەدەو س��ەرەت��ای‬ ‫س���ەدەی بیستەمیشدا زان��اك��ان‬ ‫ئاماژەیان پێداوە‪ ،‬بەاڵم بەبێبوونی‬ ‫ب��ەڵ��گ��ەی��ەك ك��ە ئ��ەم گریمانەیە‬ ‫بسەلمێنێت‪ ،‬ی��ان پێچەوانەكەی‬ ‫پیشانبدات‪ ،‬تا ئەوەی مامۆستاكەم‬ ‫چ����ان����درا وی���ك���رام���ا س��ی��ن��گ��او‬ ‫مامۆستاكەی ئەویش سێر فرێد‬ ‫هۆیڵ (‪ )Sir Fred Hoyle‬كە‬ ‫بەگەورەترین زانای ئەستێرەناسی‬ ‫س����ەدەی ب��ی��س��ت��ەم دادەن���رێ���ت‪،‬‬ ‫لەناوەڕاستی حەفتاكانی سەدەی‬ ‫راب�����ردوو ت��وان��ی��ان پانسپێرمیا‬ ‫ل��ەگ��ری��م��ان��ەی��ەك��ەوە ب��گ��ۆڕن بۆ‬ ‫تیۆرییەكی بەڵگەدارو مۆدێلێكی‬ ‫نوێیان لەم تیۆرییە پێشكەشكرد كە‬ ‫تێیدا جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە‬ ‫كە فۆرمەكانی ژیان بەردەوام دێنە‬ ‫ناو بەرگە هەوای گۆی زەوی‌و‬

‫رەنگە هۆكاری باڵوبوونەوەی‬ ‫پەتاكانی وەك ئەنفلۆنزای باڵندەو‬ ‫نەخۆشییە نوێیەكان بن‪.‬‬ ‫زانستی ن��وێ‪ :‬ئایا بەڵگە‬ ‫هەیە پێش زەوی ژی��ان لەسەر‬ ‫هەسارەیەكیتر هەبووبێت؟‬ ‫د‪ .‬ك��ان��ی‪ :‬بەڵێ لەوانەیە‬ ‫لەسەر هەسارەی مەریخ ژیانی‬ ‫میكرۆبی هەبووبێت‪.‬‬ ‫زانستی نوێ‪ :‬ئایا لەدەرەوەی‬ ‫كۆمەڵەی خ��ۆر بەڵگە بۆ ژیان‬ ‫هەیە؟‬ ‫د‪ .‬ك��ان��ی‪ :‬دەس��ك��ەوت��ن��ی‬ ‫بەڵگە لەدەرەوەی كۆمەڵەی خۆر‬ ‫كارێكی ئاسان نییە النیكەم ئێمە‬ ‫لەزانكۆی كاردیف ئەو تواناییەمان‬ ‫نەبوو‪.‬‬ ‫زانستی نوێ‪ :‬ئایا گەشبینی‬ ‫ب���ەوەی ل�����ەدەرەوەی كۆمەڵەی‬ ‫خۆر گیانلەبەر چ هۆشمەند‪ ،‬یان‬ ‫ناهۆشمەند هەبێت؟‬ ‫د‪.‬كانی‪ :‬بەڵێ زۆر گەشبینم‪،‬‬ ‫بڕوام پێیەتی‪ ،‬چونكە لەگەردووندا‬ ‫كۆمەڵەی خۆرو زەوی شوێنێكی‬ ‫تایبەتی نییە‪ ،‬ه��ەڵ��ب��ەت م��ەرج‬ ‫نییە ئ��ەو ژیانە رێ��ك وەك ژیان‬ ‫لەسەر زەوی بێت‪ ،‬هەوڵەكانیش‬ ‫لەئارادان بۆ دۆزینەوەی بنەماكانی‬ ‫ژیان لەبەشەكانی تری گەردووندا‬ ‫ب��ەت��ای��ب��ەت ل���ەڕێ���ی ش��ەپ��ۆل��ە‬ ‫رادیۆییەكان‌و شەپۆلەكانی ژێر‬ ‫س��وورەوە كە ب��ەردەوام بەهەموو‬ ‫گەردووندا باڵودەبنەوەو هەڵگری‬ ‫زانیاری زۆر ووردن دەرب��ارەی‬

‫سەرچاوەكانیان‪.‬‬ ‫زانستی نوێ‪ :‬چ نموونەیەكی‬ ‫بەكارهێناوە‬ ‫سەرنجڕاكێشت‬ ‫لەكاتی خوێندنەكەتدا؟‬ ‫د‪ .‬كانی‪ :‬نموونەی زۆرم‬ ‫بەكارهێناوە‪ ،‬چەندین نەیزەك كە‬ ‫لەهەندێك شوێنی زەوییدا لەالیەن‬ ‫ن��اس��او چ��ەن��د دام��ەزراوەی��ەك��ی‬ ‫ترەوە دۆزرابوونەوەو بەدەستمان‬ ‫گەیشتبوو‪ ،‬هەروەها بارانی سوور‬ ‫كە لەساڵی (‪)٢٠٠١‬دا باریبوو‪.‬‬ ‫زان��س��ت��ی ن�����وێ‪ :‬ب���اران���ی‬ ‫س��وور چییەو ج��ی��اوازی لەگەڵ‬ ‫بارانی ئاسایی لەچیدایە؟ بۆمان‬ ‫روونبكەرەوە‬ ‫د‪ .‬ك���ان���ی‪ :‬ئ����ەم ب���اران���ە‬ ‫س���وورە‪ ،‬ی��ان ب��اران��ە خوێناوییە‪،‬‬ ‫بارانێكی نائاسایی ب��وو ك��ە لە‬ ‫(‪)٢٠٠١/٧/٢٥‬دا لەویالیەتی‬ ‫كرێال لەهیندستان ب���اری‪ ،‬ئەم‬ ‫بارانە تاساڵی (‪ )٢٠٠٦‬بەبارانێكی‬ ‫ئاسایی ه��ەژم��اردەك��را‪ ،‬چونكە‬ ‫پێیانوابوو سوورییەكەی بەهۆی‬ ‫تێكەڵبوونی ب��ووە لەگەڵ چەند‬ ‫جۆرێك ق��ەوزەی س��وور لەسەر‬ ‫زەوی‪ ،‬ب��ەاڵم لەساڵی (‪)٢٠٠٦‬‬ ‫سەرنجی زیندەئەستێرەناسەكانی‬ ‫بۆ الی خ��ۆی راكێشا‪ ،‬كە ئەم‬ ‫سوورییە لەوانەیە بەهۆی هەندێك‬ ‫گیانلەبەری زی��ن��دووەوە بووبێت‬ ‫كە ل���ەدەرەوەی گ��ۆی زەوییەوە‬ ‫هاتبێتن‪ ،‬چونكە هیچ زیندەوەرێكی‬ ‫لەو جۆرە تائێستا لەسەر زەوییدا‬ ‫ن����ەدۆزراوەت����ەوە‪ ،‬تایبەتمەندی‬ ‫ئ��ەم زی��ن��دەوەران��ە ل��ەوەداب��وو كە‬ ‫لەپلەی گ��ەرم��ی (‪ )٣٠٠‬پلەی‬ ‫سیلیزی ت��اوەك��و (‪ )٣٨٠‬پلەی‬ ‫سیلیزی بەزیندوویی دەمێننەوەو‬ ‫هەڵگری (‪)DNA‬و (‪ )RNA‬نیین‪،‬‬ ‫گریمانە دەكرێت ئەم زیندەوەرانە‬ ‫ل��ەڕێ��گ��ەی ن��ەی��زەك��ەك��ان��ەوە لەو‬ ‫تەنە ئاسمانییانەوە هاتبێتن كە‬ ‫ئەم تەنۆلكانەی لەسەر دەژی��ن‪،‬‬ ‫پاشان لەگەڵ هەوردا تێكەڵبوون‌و‬ ‫ل��ەڕێ��گ��ەی ب��اران��ەوە هاتوونەتە‬ ‫خ����وارەوە‪ ،‬چونكە پێش چەند‬ ‫ك��ات��ژم��ێ��رێ��ك ن��ەی��زەك��ێ��ك ل��ەو‬ ‫ناوچەیەدا كەوتووەتە سەر زەوی‪.‬‬


‫‪35‬‬

‫ژمارە (‪ ،)16‬ئایاری ‪2012‬‬

‫پێستی دژە فیشەك‬ ‫چی ڕوودەدات ئەگەر پێستی لەشی مرۆڤ بتوانێت بەرگری‬ ‫لەفیشەكێكی خێرا بكات‌و نەهێڵێت بیبڕێت؟‬ ‫لەئێستادا شانەیەكی نوێ لەالیەن بەهرەمەند جالیال ئیسایدەوە‬ ‫بۆ داهاتوو دیزاینكراوە كە پێشنیاری بەهێزكردنی خانەكانی پێستی‬ ‫مرۆڤ دەكات ب��ەدەزووی ئاوریشمی جاڵجاڵۆكە كە دەتوانێت‬ ‫فیشەكێكی خێرای تەقیو بوەستێنێت بەبێ ئ��ەوەی كون ببێت‪،‬‬ ‫هەرچەندە تاڵ‌و دەزووەكانی تۆڕی جاڵجاڵۆكە لەچاوی ئێمەدا‬ ‫الواز دێنە بەرچاو‪ ،‬كەچی پارچە قوماشێكی چنراو لەئاوریشمی‬ ‫جاڵجاڵۆكە چوارجار بەهێزترە لەكەڵڤەر (ئەو ماددەیەی كە بۆ‬ ‫جلی دژە فیشەكی سەربازی بەكاردێت)‪.‬‬ ‫لەیەكەم ساتە وەختی بەركەوتنی فیشەكەكە‪ ،‬پێستی زیندە نەخشە‬ ‫بۆكێشراو بەشێوەی ئەندازەیی هێزو تەوژمی فیشەكێكی تەقیوی‬ ‫نیو خێرا كەمدەكاتەوە‪ ،‬بەاڵم ئەم بەرگریكردنە سنوری دیاریكراوی‬ ‫خۆی هەیە‪ ،‬كاتێك فیشەكێك بەفول خێرایی خۆی (‪329‬م‪/‬چركە)‬ ‫دەتەقێنرێت دەتوانێت كونی بكات‌و بچێتە ژوورەوە‪ ،‬بەاڵم هەمان‬ ‫تاقیكردنەوە لەسەر پێستی بەرازو پێستی مرۆڤ‌و پێستی مرۆڤی‬

‫بەهێزكراو بەئاوریشمی كرمی ئاوریشمی ئاسایی كراوە‌و كە بووە‬ ‫هۆی كون بوونیان بەنیو خێرایی فیشەكەكە‪.‬‬ ‫ب��ۆ ئ��ەم مەبەستەش تیمێكی ن��ێ��ودەوڵ��ەت��ی كاریانكرد بۆ‬ ‫دروستكردن‌و بەدەستهێنانی ئەوها ماددەیەكی نوێ‪ ،‬یەكەمجار‬ ‫بزنی كۆپیكراوو كرمی ئاوریشمیان لەتاقیگەیەكی بایۆلۆجی‬ ‫لەزانكۆی ویالیەتی ئوتاهی ئەمریكا ئامادەكرد بۆ بەرهەمهێنانی‬ ‫پرۆتینی ئاوریشمی جاڵجاڵۆكە‪ ،‬بەمەش توانیان ماددە خاوەكە‬ ‫بەدەستبخەن‌و پاشان بینێرن بۆ كۆریای باشوور بەمەبەستی‬ ‫گۆڕینی لەقۆزاخەوە بۆ دەزوو پێش ئەوەی لەئەڵمانیا بچنرێت بۆ‬ ‫ریشاڵ‪ ،‬پاشان ئاوریشمە ئامادەكراوەكە جێگیركرا لەنێوان خانە‬ ‫زیندە ئەندازە بۆكراوەكانی پێست كە لەالیەن دكتۆری كیمیایی‬ ‫زیندەوەر عەبدلوهاب ئەلغالبزوری لەزانكۆی الیدن لەهۆڵەندا‬ ‫پەرەی پێدرابوو‪ ،‬دوای پێنج هەفتە لەگەشەسەندنی‪ ،‬پێستە دوو‬ ‫ڕەگەكە (تێكەڵەكە) ئاماددەبوو بۆ ئامانجی دیارییكراو‪.‬‬ ‫وەرگێڕانی لەئینگلیزییەوە‪ :‬دانەر داوودی‬ ‫سەرچاوە‪ :‬نیو ساینستیست‬


‫‪36‬‬

‫ژمارە (‪ ،)16‬ئایاری ‪2012‬‬

‫لەدەرهێنانی یۆرانیۆمەوە‪،‬‬ ‫تاوەكو بەرهەمهێنانی وزە‬


‫‪37‬‬

‫ژمارە (‪ ،)16‬ئایاری ‪2012‬‬

‫نزیكەی (‪ )٤٠٠‬وێستگەی‬ ‫ناوكی لەسەرانسەری جیهاندا‬ ‫چاالكن كە بەنزیكەی (‪)%١٧‬‬ ‫ی كارەبای جیهان دابییندەكەن‪،‬‬ ‫لەبەكارهێنانەكانی‬ ‫یەكێكیتر‬ ‫ریاكتەرە ناوەكییەكان بەرهەمهێنانی‬ ‫هێزی پێویست بۆجوواڵندنی‬ ‫ك��ەش��ت��ی��ی��ەك��ان‌و ژێ��ردەری��ای��ی��ە‬ ‫ئەتۆمییەكانە‪.‬‬ ‫ی��وران��ی��ۆم م����اددەی خ��اوی‬ ‫سەرەكی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی‬ ‫وزە ل��ەپ��رۆگ��رام��ە ئاشتییانە‌و‬ ‫عەسكەرییە ناوكییەكانە‌و لەكانە‬ ‫ژێ��رزەوی��ن �ی‌و سەرزەوینییەكان‬ ‫دەردەه��ێ��ن��رێ��ت‪ ،‬ه��ەرچ��ەن��د ئەم‬ ‫تووخمە لەسەرانسەری جیهاندا‬ ‫بوونی هەیە‪ ،‬بەاڵم تەنیا قەبارەیەكی‬ ‫بچووك لەم تووخمە بەشێوەی‬ ‫چڕ لەكانەكاندا دەدۆزرێتەوە‪.‬‬ ‫ك��ات��ێ��ك ن���اوك���ی ئ��ەت��ۆم��ی‬ ‫یۆرانیۆم لەكارلێكێكی زنجیرەییدا‬ ‫دەشكێت بڕێكی زۆر وزە ئازاد‬ ‫دەبێت‪.‬‬ ‫بۆشكانی ن��اوك��ی ئەتۆمی‬ ‫ی��وران��ی��ۆم‪ ،‬ن��وت��رۆن��ێ��ك ب���ەرەو‬ ‫ن���اوك���ەك���ەی دەه���اوێ���ژرێ���ت‌و‬ ‫لەئاكامی ئەم پرۆسەیەدا‪ ،‬ئەتۆمەكە‬ ‫شیتەڵ دەب��ێ��ت ب���ەدوو ئەتۆمی‬ ‫بچووكترو ژم��ارەی��ەك نیوترۆنی‬ ‫نوێ ئازاددەبن‪ ،‬هەركام لەم ناوكە‬ ‫نوێیانە ناوكی نوێتر لەپرۆسەیەكی‬ ‫زنجیرەییدا شیتەڵ دەكەنەوە‪.‬‬ ‫ك���ۆی ب��ەرس��ت��ای��ی ئ��ەت��ۆم��ە‬ ‫ب���چ���ووك���ەك���ان ك���ە ل��ەش��ی��ت��ەڵ‬ ‫بوونەوەی یورانیۆم دروستدەبێت‬ ‫لەبەرەستایی سەرەتایی ئەتۆمە‬ ‫گ��ەورەك��ە كەمترە‪ ،‬ئەمە وات��ای‬ ‫ئەوەیە بەرەستای سەرەتای كە‬ ‫ب��ەڕواڵ��ەت وون��ب��ووە لەڕاستییدا‬ ‫بووە بەوزە‪ ،‬ئەم وزەیە لەڕێگەی‬ ‫فرموولەیی (‪ )E=mc^2‬ئەنیشتاین‬ ‫دەكرێت حسێببكرێت‪.‬‬ ‫ی��وران��ی��ۆم ب��ەش��ێ��وەی سێ‬ ‫ئایزۆتۆپی ج��ی��اواز لەسروشتدا‬ ‫بوونی هەیە‪ ،‬دوو جۆری سەرەكی‬ ‫بریتییە لەیورانیۆمی (‪)٢٣٥‬و‬ ‫(‪ ،)٢٣٨‬ژمارەی پرۆتۆنەكانییان‬ ‫یەكسانەو تەنیا جیاوازییان لەسێ‬

‫نیوترۆنی زیادەدایە كە لەناوكی‬ ‫یورانیۆمی (‪ )٢٣٨‬دایە‪ ،‬ژمارەكانی‬ ‫(‪)٢٣٥‬و (‪ )٢٣٨‬پیشاندەری‬ ‫كۆی پرۆتۆنەكان‌‌و نیوترۆنەكانی‬ ‫ناو ناوكە‪ ،‬هەركام لەم دووان��ە‬ ‫پێیاندەوترێت ئایزۆتۆپ‪.‬‬ ‫بۆ بەدەستهێنانی بەرزترین‬ ‫ئ��ەن��ج��ام ل���ەپ���رۆس���ەی ن��اوك��ە‬ ‫دابەشبووندا دەبێت یورانیۆمی‬ ‫(‪ )٢٣٥‬ب��ەك��ارب��ه��ێ��ن��رێ��ت كە‬ ‫ناوكەكەی بەئاسانی دەشكێت‪،‬‬ ‫كاتێك ئ��ەم ج��ۆرە لەیورانیۆم‬ ‫ش��ی��ت��ەڵ دەب���ێ���ت���ەوە ب��ەن��اوك��ی‬ ‫بچووكتر‪ ،‬ل��ەگ��ەڵ ئ��ازادب��وون��ی‬ ‫بڕێكی زۆر وزەی گەرمایی‪،‬‬ ‫دوو‪ ،‬ی��ان سێ نیوترۆنی نوێ‬ ‫ئازاددەبن‪ ،‬ئەمانەش ئەگەر بكەون‬ ‫لەئەتۆمەكانیتر‪ ،‬وزەی زیاتر‌و‬ ‫نیوترۆنی زیاتر ئازاددەبێت‪.‬‬ ‫بەاڵم بەهۆی «نیوە تەمەنی‬ ‫ك��ورت��ی ی��وران��ی��ۆم��ی (‪)٢٣٥‬‬ ‫و هەڵوەشانەوەی خێرایی‪ ،‬ئەم‬ ‫ئایزۆتۆپە لەسروشتدا زۆر نایابە‬ ‫ب��ەش��ێ��وەی��ەك ل��ەه��ەر (‪)١٠٠٠‬‬ ‫ئەتۆمی یورانیۆم نێو سروشت‬ ‫تەنیا ح���ەوت ئ��ەت��ۆم لەجۆری‬ ‫(‪)٢٣٥‬وە ئ��ەوان��ی��ت��ر ل��ەج��ۆری‬ ‫(‪)٢٣٨‬ن»‪.‬‬ ‫دەرهێنانی یورانیۆم‬ ‫ب����ەردەك����ان����ی ی���وران���ی���ۆم‬ ‫دووای دەرهێنانی‪ ،‬دەهاڕدرێن‌و‬ ‫دەب��ن بەتۆزێكی ن���ەرم‪ ،‬ت��ۆزی‬ ‫بەدەستهاتوو لەدووای پرۆسەیەكی‬ ‫كیمیایی دەبێت بەماددەیەكی زەرد‬ ‫رەن��گ كە پێی دەوترێت كێكی‬ ‫زەرد‪ ،‬كێكی زەرد تایبەتمەندی‬ ‫رادی���ۆ ئاكتیڤی هەیە‌و (‪)%٦٠‬‬ ‫تاوەكو (‪)%٧٠‬ی پێكهاتەكەی‬ ‫یورانیۆمە‪.‬‬ ‫كێكی زەرد‬ ‫زان����ای����ان����ی ن����اوك����ی ب��ۆ‬ ‫دەستكەوتنی زیاتری ئایزۆتۆپی‬ ‫(‪ )٢٣٥‬كە لەبەرهەمهێنانی وزەی‬ ‫ناوكییدا رۆڵێكی سەرەكی هەیە‪،‬‬ ‫لەمێتۆدێكی تایبەتی ب��ەن��اوی‬ ‫پیتاندن س����وودوەردەگ����رن‪ ،‬بۆ‬ ‫ئ��ەم��ك��ارە‪ ،‬زان��ای��ان ل��ەس��ەرەت��ادا‬ ‫لەپرۆسەیەكی كیماییدا سەرەتا‬

‫كێكەكە دەكەن بەماددەیەكی رەق‬ ‫بەناوی هگزافلوریدی یورانیۆم كە‬ ‫دووای گەرمكردن لەپلەی گەرمی‬ ‫(‪ )٦٤‬پلەی سانتیگراد دەبێت‬ ‫بەگاز‪.‬‬ ‫ه��گ��زاف��ل��وری��دی ی��ۆران��ی��ۆم‬ ‫لەتەكنەلۆژیادا بەناوی سادەیی‬ ‫ه��گ��ز دەن��اس��رێ��ت م��اددەی��ەك��ی‬ ‫كیمیایی خۆرەیەو دەبێت بەوردی‬ ‫پارێزگاری لێبكرێت‪ ،‬بەهەمان‬ ‫ه��ۆك��ار پەمپەكان‌و بۆرییەكان‬ ‫ب��ۆ گ��واس��ت��ن��ەوەی ئ���ەم گ��ازە‬ ‫بەكاردەهێنرێن دەبێت لەئەلەمنیۆم‌و‬ ‫تێكەڵەكانی نیكل دروستبكرێن‪،‬‬ ‫هەروەها بەمەبەستی پێشگیری‬ ‫لەهەر چەشنە كارلێكێكی كیمیایی‬ ‫نەگەڕاوە دەبێت ئەم گازە لەڕۆن‌و‬ ‫ماددەی چەور بەدووربگیرێت‬ ‫پیتاندن‬ ‫ئامانج لەپیتاندنی یۆرانیوم‌و‬ ‫دەسخستنی رێ��ژەی��ەك��ی بەرزتر‬ ‫لەئایزوتۆپی (‪)٢٣٥‬ە‪،‬‬ ‫ی��ۆران��ی��وم��ی ب��ەك��اره��ات��وو‬ ‫لەریاكتەرە ئەتۆمییەكاندا دەبێت‬ ‫تاڕادەیەك بپیتێنرێت كە هەڵگری‬ ‫(‪ )%٣-٢‬یۆرانیۆمی (‪)٢٣٥‬ب��ن‪،‬‬ ‫بەاڵم بۆ بۆمبی ناوكی دەبێت ئەم‬ ‫پیتاندنە بگاتە (‪.)%٩٠‬‬ ‫یەكێك لەشێوازەكانی ئاسایی‬ ‫بۆپیتاندن بریتییە لەبەكارهێنانی‬ ‫ئامێری دەرەچەقە (‪)centrifuge‬‬ ‫یی گازییە‪ ،‬ئەم ئامێرە لەژوورێكی‬ ‫بچووكی سیلەندری كە بەخێرایی‬ ‫زۆرب��ەرز ب��ەدەوری تەوەرەكەی‬ ‫خۆییدا دەسووڕێتەوە دروستبووە‪،‬‬ ‫كاتێك گازی هگزافلورید یۆرانیۆم‬ ‫دەك��رێ��ت��ە نێو سیلەندەرەكەوە‪،‬‬ ‫چەقەهێز دەبێت بەهۆی ئەوەی‬ ‫مولكیولە سووكەكان كە هەڵگری‬ ‫یۆرانیۆمی (‪)٢٣٥‬ن لەناوەندی‬ ‫س��ی��ل��ەن��دەرەك��ە چ��ڕب��ب��ن��ەوەو‬ ‫مولكیولە قورسەكان كە هەڵگری‬ ‫یۆرانیۆمی (‪)٢٣٨‬ن لەخوارەوەی‬ ‫سیلەندەرەكە كۆببنەوە‪.‬‬ ‫ئ��ەو ی��ۆران��ی��ۆم��ە (‪)٢٣٥‬ی‬ ‫كە ب��ەم شێوەیە دەسدەكەوێت‬ ‫ل����ەدوای����ی����دا دەك���رێ���ت���ە ن��ێ��و‬ ‫دەرەچەقەیەكیترەوە بۆ ئ��ەوەی‬

‫باشتر پاكبكرێتەوە‪ ،‬ئەم كردارە‬ ‫چەندینجار دووب��ارە دەكرێتەوە‪،‬‬ ‫تاوەكو یۆرانیۆم بەپلەی پاكی‬ ‫پێویست دەستبكەوێت‪.‬‬ ‫ئ���ەوە م����اددەی ك��ە دووای‬ ‫پاككردنەوەی یۆرانیۆمی (‪)٢٣٥‬‬ ‫دەمێنێتەوە پێیدەوترێت یۆرانیۆمی‬ ‫ك��ز‪ ،‬ك��ە زۆرب���ەی پێكهاتەكەی‬ ‫یۆرانیۆمی (‪)٢٣٨‬ە‪ ،‬یۆرانیۆمی‬ ‫ك��ز ك��ان��زای��ەك��ی زۆر ق��ورس��ەو‬ ‫ت��ای��ب��ەت��م��ەن��دی رادی��ۆئ��اك��ت��ی��ڤ��ی‬ ‫زۆركەمەو گولەی تۆپی دژەتانك‌و‬ ‫هەندێك ئامێری جەنگیتری وەكو‬ ‫گەڕێنەرەوەی نیوترۆنی لەبۆمبی‬ ‫ئەتۆمییدا لێدروستدەكرێت‪.‬‬ ‫ش��ێ��وازێ��ك��ی��ت��ری پ��ی��ت��ان��دن‬ ‫بریتییە لەمێتۆدی دیفیۆژن‪ ،‬یان‬ ‫ب�ڵ�اوب���ووی���ەوە‪ ،‬ل���ەم ش��ێ��وازەدا‬ ‫گازی هگزافلویورید دەكرێتە نێو‬ ‫هەندێك ل��ولەوە كە دیوارەكانی‬ ‫ك���وون���ە‪ ،‬ك���وون���ەك���ان دەب��ێ��ت‬ ‫تاڕادەیەك لەتیرەی مولكیولەكانی‬ ‫گازی هگزافلوریوید گەورەتربن‪.‬‬ ‫ل���ەئ���اك���ام���دا م��ول��ك��ی��ول��ە‬ ‫سووكەكانی هەڵگری یۆرانیۆمی‬ ‫(‪ )٢٣٥‬ب���ەخ���ێ���رای���ی زی��ات��ر‬ ‫ل��ەم ل���ووالن���ەدا ب�ڵاودەب��ن��ەوەو‬ ‫جیادەكرێنەوە‪ ،‬ئەم شێوازەش وەك‬ ‫شێوازەكەی سەرەوە چەندینجار‬ ‫دووبارە دەكرێتەوە‪.‬‬ ‫ریاكتەر (كورەی ئەتۆمی) ناوكی‬ ‫ریاكتەری ناوكی ئامێرێكە‬ ‫ك��ە ل�����ەوەدا پ���رۆس���ەی ن��اوك��ە‬ ‫بەشبوون بەشێوەی كۆنتڕۆڵكراو‬ ‫بەئەنجامدەگات‪ ،‬وزەی گەرمایی‬ ‫بەدەستهاتوو بۆ هەڵماندنی ئاوو‬ ‫خ��والن��دن��ەوەی توربایینەكانی‬ ‫ه���ەڵ���م���ی ج���ی���ن���رات���ەرەك���ان���ی‬ ‫ب���ەره���ەم���ه���ێ���ن���ان���ی ك����ارەب����ا‬ ‫بەكاردەهێنرێت‪.‬‬ ‫یۆرانیۆمی پیتێندراو‪ ،‬بەشێوەی‬ ‫ئاسایی لەشێوەی دیسكی بچووكن‬ ‫بەپانتایی پارەیەكی ئاسنی ئاسایی‌و‬ ‫ئ��ەس��ت��ووری ن��زی��ك��ەی (‪)٢.٥‬‬ ‫سانتیمیتەر كە لەڕیاكتەرەكاندا‬ ‫بەكاردەهێنرێن‪ ،‬ئ��ەم دیسكانە‬ ‫ل��ەس��ەر ی��ەك��ت��ری دادەن���رێ���ن‌و‬ ‫ش��ی��ش��ێ��ك دروس���ت���دەك���ەن كە‬


‫‪38‬‬

‫ژمارە (‪ ،)16‬ئایاری ‪2012‬‬

‫پێیدەوترێت شیشی سووتەمەنی‪،‬‬ ‫شیشە سووتەمەنییەكان لەدواییدا‬ ‫لەبەستەی چەند دانەیی‌و لەژێر‬ ‫پەستانی زۆرو لەناوەندی دابڕاو‬ ‫لەدەورووبەر هەڵدەگێرێن‪.‬‬ ‫ل�������ەزۆرب�������ەی وێ��س��ت��گ��ە‬ ‫ئەتۆمییەكاندا بۆ پێشگیریكردن‬ ‫ل��ەگ��ەرم��ب��وون��ی ب��ەس��ت��ەك��ان��ی‬ ‫سووتەمەنی نێو ری��اك��ت��ەر‪ ،‬ئەم‬ ‫ب��ەس��ت��ان��ە دەخ���ەن���ە ن��ێ��و ئ��اوی‬ ‫ساردەوە‪ ،‬لەوێستگەكانیتر بۆفێنك‬ ‫هێشتنەوەی ناخی ریاكتەر‪ ،‬واتە‬ ‫ئ��ەو جێگەی پ��رۆس��ەی ناوكە‬ ‫دابەشبوون روودەدات‪ ،‬لەكانزایی‬ ‫شلە (وەكو ناتریۆم)‪ ،‬یان گازی‬ ‫دووانە ئۆكسیدی كاربۆن سوود‬ ‫وەردەگیرێت‪.‬‬ ‫ب��ۆ ب��ەره��ەم��ه��ێ��ن��ان��ی وزەی‬ ‫گەرمای لەڕێگەی پرۆسەی ناوكە‬ ‫بەشبوون‪ ،‬ئ��ەو یۆرانیۆمەی كە‬ ‫دەكرێتە نێو ناخی ریاكتەرەكەوە‬ ‫دەبێت بەرەستاییەكەی لەبەرەستای‬ ‫قەیرانی زیاتربێت‪ ،‬واتە یۆرانیۆمەكە‬ ‫دەبێت تاڕادەیەك پیتێندرابێت كە‬ ‫هەلی دەستپێكردنی كارلێكێكی‬ ‫زنجیرەی بەردەوام لەئارادابێت‪.‬‬ ‫ب��ۆ رێكخستن‌و كۆنتڕۆڵی‬ ‫پرۆسەیی ناوكەبەشبوون لەنێو‬ ‫ریاكتەرێكدا لەشیشی كۆنتڕۆڵی‬ ‫كە بەشێوەی ئاسایی لەجۆری‬ ‫كادمیۆمە س��وود وەردەگیرێت‪،‬‬ ‫ئەم شیشانە بەهەڵمژینی نیوترۆنە‬ ‫ئازادەكان ناهێڵن پرۆسەكە زۆر‬ ‫خێرابێت‪ ،‬چونكە بەكەمبوونەوەی‬ ‫ژم��ارەی نیوترۆنەكان‪ ،‬ژم��ارەی‬ ‫ك��ارل��ێ��ك��ە ك��ی��م��ی��ای��ی��ەك��ان��ی��ش‬ ‫كەمدەبێتەوە‪.‬‬ ‫دووبارە بەرهەمهێنانەوە‬ ‫بۆ دووبارە بەرهەمهێنانەوەی‬ ‫ی���ۆران���ی���ۆم ل��ەس��ووت��ەم��ەن��ی‬ ‫ن�����اوك�����ی ب���ەره���ەم���ه���ات���وو‬ ‫لەپرۆسەیەكی كیمیایی بەناوی‬ ‫دووب�������ارە ب��ەره��ەم��ه��ێ��ن��ان��ەوە‬ ‫س��وود‬ ‫(‪)Reprocessing‬‬ ‫وەردەگ��ی��رێ��ت‪ ،‬ل��ەم��ك��ردارەدا‪،‬‬ ‫س����ەرەت����ا ت��وێ��ك��ڵ��ی ك���ان���زای‬ ‫ش��ی��ش��ەك��ان��ی س���ووت���ەم���ەن���ی‬ ‫ب��ەك��اره��ات��وو ج��ی��ادەك��رێ��ن��ەوەو‬

‫لەدواییدا لەنێو ترشی نیتراتی‬ ‫گەرمدا شیدەكەنەوە‪ ،‬لەئەنجامی‬ ‫ئەم ك��ردارەدا (‪ )%١‬پلوتونیۆم‪،‬‬ ‫(‪ )%٣‬ماددەی زیادەی بەتووندی‬ ‫رادیۆئاكتیڤ‌و (‪ )%٩٦‬یۆرانیۆم‬ ‫دەس��ت��دەك��ەوێ��ت ك��ە دەك��رێ��ت‬ ‫جارێكیتر بەكاربهێنرێتەوە‪.‬‬ ‫ری��اك��ت��ەرە س��ەرب��ازی��ی��ەك��ان‬ ‫ئ���ەم ك����ارە ب��ەش��ێ��وەی��ی زۆر‬ ‫ك��اری��گ��ەر بەئەنجامدەگەێنن‪،‬‬ ‫ریاكتەر‌و دامودەزگای دووبارە‬ ‫بەرهەمهێنانەوەی پێویست بۆ‬ ‫بەرهەمهێنانی پلوتۆنیۆم‪ ،‬دەكرێت‬ ‫بەشێوەی شاراەوە لەنێو بینایەكی‬ ‫ئ��اس��ای��ی��دا ب��ش��اردرێ��ت��ەوە‪ ،‬ئەو‬ ‫واڵتانەی دەیانەوێت پلۆتۆنیۆم‬ ‫بۆ دروستكردنی بۆمبی ناوكی‬ ‫ب��ەدزی��ی��ەوە بەرهەمبهێنن ئەمە‬ ‫شێوازێكی سەرنجڕاكێشە‪.‬‬ ‫بۆمبی پلۆتۆنیۆمی‬ ‫ب��ەك��اره��ێ��ن��ان��ی پلوتۆنیۆم‬ ‫لەجیاتی یۆرانیۆم لەدروستكردنی‬ ‫بۆمبی ناوكییدا سوودی زۆر هەیە‪،‬‬ ‫بەتەنیا (‪ )٤‬كیلۆگرام پلۆتۆنیۆم‬ ‫دەكرێت بۆمبی ئەتۆمی بەتوانای‬ ‫ت��ەق��ی��ن��ەوەی (‪ )٢٠‬كیلۆتەن‬ ‫لێدروستبكرێت‪ ،‬لەهەمانكاتیشدا‬ ‫بەئامێرو كەرەستەی دووب��ارە‬ ‫بەرهەمهێنانەوەی ت��اڕادەی��ەك‬ ‫بچووك دەكرێت نزیكەی (‪)١٢‬‬ ‫كیلۆگرام پلوتۆنیۆم لەساڵدا‬ ‫بەرهەمبهێنرێت‪.‬‬ ‫بۆمبی ناوكی بریتییە لەگۆیەكی‬ ‫پلوتۆنیۆمی ك��ە بەتوێكڵێك‬ ‫ناسراو بەگەڕێنەرەوەی نیوترۆنی‬ ‫داپ���ۆش���راوە‪ ،‬ئ��ەم توێكڵە كە‬ ‫بەشێوەی ئاسایی لەتێكەڵكردنی‬

‫بڕیلیۆم‌و پلونیۆم دروستكراوە‬ ‫نیوترۆنە ئازادەكانی پرۆسەیەكی‬ ‫ناوكەبەشبوون كە بەرەو دەرەوە‬ ‫دێن بۆ ناو پرۆسەكە دەگێڕێتەوە‪.‬‬ ‫بەكارهێنانی گەڕێنەرەوەی‬ ‫نیوترۆنی بەكردەوە بەرەستایی‬ ‫قەیرانی كەمدەكاتەوەو دەبێت‬ ‫بەهۆی دروستكردنی زنجیرەیەك‬ ‫كارلێكی ب��ەردەوام كە پێویستی‬ ‫بەپلۆتۆنیۆمی كەمترە‪.‬‬ ‫بۆ واڵتێك‪ ،‬یان گروپێكی‬ ‫ت��روری��س��ت��ی ك���ە ب��ی��ان��ەوێ��ت‬ ‫بۆمبی ئەتۆمی دروستبكەن‪،‬‬ ‫ب��ەره��ەم��ه��ێ��ن��ان��ی پ��ل��وت��ۆن��ی��ۆم‬ ‫بەیارمەتی ری��اك��ت��ەرە ناوەكییە‬ ‫ناسەربازییەكان لەبەرهەمهێنانی‬ ‫یۆرانیۆمی پیتێندراو ئاسانترە‪،‬‬ ‫شارەزایان بڕوایان وایە زانست‌و‬ ‫ت��ەك��ن��ەل��ۆژی��ای پ��ێ��وی��س��ت بۆ‬ ‫دیزاین‌و دروستكردنی بۆمبێكی‬ ‫پلۆتۆنیۆمی سەرەتای لەزانست‌و‬ ‫ت��ەك��ن��ەل��ۆژی��ای گ����ازی دەم���ار‬ ‫پێشكەوتووتر نییە كە هێرشبەران‬ ‫بۆ سەر میترۆی توكیۆ لەساڵی‬ ‫(‪)١٩٩٥‬دا دەستیان پێیگەیشتبوو‪.‬‬ ‫وەه���ا بۆمبێك دەت��وان��ێ��ت‬ ‫بەتوانایەكی هاوتای (‪ )١٠٠٠‬تەن‬ ‫(‪ )TNT‬بتەقێتەوە كە (‪ )٢٠‬جار‬ ‫بەهێزتر لەبەهێزترین بۆ مبدانانە‬ ‫تروریستییەكانە كە تاوەكو ئێستا‬ ‫ئەنجامدراون‪.‬‬ ‫بۆمبی یۆرانیۆمی‬ ‫ئ��ام��ان��ج ل��ەدروس��ت��ك��ردن��ی‬ ‫بۆمبی ن��اوك��ی دروستكردنی‬ ‫بەرەستاییەكی س��ەرو قەیرانی‬ ‫(لەیۆرانیۆم‪ ،‬یان پلۆتۆنیۆم)یە كە‬ ‫بتوانێت لەزنجیرەیەك كارلێكی‬

‫ب����ەردەوام ك��ۆن��ت��ڕۆڵ ن��ەك��راودا‬ ‫بڕێكی زۆر وزە ئازاد بكات‪.‬‬ ‫ی���ەك���ێ���ك ل���ەس���ادەت���ری���ن‬ ‫ش��ێ��وەك��ان��ی ب��ەره��ەم��ه��ێ��ن��ان��ی‬ ‫ب��ۆم��ب��ی ن��اوك��ی بەكارهێنانی‬ ‫گولەیەكی بچووكی یۆرانیۆمییە‬ ‫ك��ە بەرەستاییەكەی كەمترەو‬ ‫ب��ەرەو بەرەستاییەكی گەورەتر‬ ‫دەهاوێژرێت‪ ،‬بەشێوەیەك بەهۆی‬ ‫ئەم بەركەوتنەوە بەرەستای گشتی‬ ‫دەبێت بەسەرو قەیرانی‌و دەبێت‬ ‫بەهۆی دروستبوونی زنجیرەیەك‬ ‫كارلێك‌و تەقیینەوەی ناوكی‪،‬‬ ‫هەموو ئەم پرۆسەیە لەكەڕتێكی‬ ‫بچووكی چركەدا روودەدات‪.‬‬ ‫بۆ بەرهەمهێنانی سووتەمەنی‬ ‫پێویستی بۆمبێكی ئەتۆمی‪ ،‬سەرەتا‬ ‫هگزافلویوریدی پیتێندرا دەكرێت‬ ‫بەئۆكسیدی یۆرانیۆم‌و لەدواییدا‬ ‫بەخشتێك لەكانزای یۆرانیۆم‪،‬‬ ‫ئەم كارە لەڕێگەی پرۆسەیەكی‬ ‫كیمیایی‌و ئەندازیاری تاڕادەیەك‬ ‫سادە ئەنجامدەدرێت‪.‬‬ ‫توانای تەقینەوەی بۆمبێكی‬ ‫ئەتۆمی النیكەم (‪ )٥٠‬كیلۆ تەنە‪،‬‬ ‫ب��ەاڵم ب��ەه��ۆی ك���رداری ناوكە‬ ‫ی��ەك��ب��وون��ەوە دەك��رێ��ت توانای‬ ‫بۆمبەكە زۆر بەرزبكرێتەوە‪.‬‬ ‫لەپرۆسەی ناوكە یەكبووندا‪،‬‬ ‫ن��اوك��ەك��ان��ی ئ��ای��زۆت��ۆپ��ەك��ان��ی‬ ‫هایدرۆجیین یەكدەگرن‌و ناوكی‬ ‫ئەتۆمی هیلیۆم دروستدەكەن‪،‬‬ ‫ئەم پرۆسەیە كاتێك روودەدات‬ ‫ناوكەكانی ئەتۆمی هایدرۆجیین‬ ‫ل���ەژێ���ر گ���ەرم���او پەستانێكی‬ ‫زۆردابن‪ ،‬تەقاندنەوەی بۆمبێكی‬ ‫ن��اوك��ی ب��ۆ دەستپێكردنی ئەم‬ ‫پ��رۆس��ەی��ە گ���ەرم���ا‌و پەستانی‬ ‫پێویست دروستدەكات‪.‬‬ ‫لەپرۆسەیی ناوكە یەكبووندا‪،‬‬ ‫نیوترۆنی زیاتر ئازاددەبن‪ ،‬ئەمە‬ ‫دەبێت بەهۆی ئەوەی كارلێكی‬ ‫زنجیرەی زیاتر دروستببێت‌و‬ ‫تەقیینەوەی گەورەتر بێتەئاراوە‪،‬‬ ‫ئەم بۆمبە ناوكییە بەهێزكراوانە‪،‬‬ ‫ناسراون بەبۆمبی هایدرۆجینی‪،‬‬ ‫یان بۆمبی ناوكی گەرمای‪.‬‬ ‫ئامادەكردنی‪ :‬زانستی نوێ‬


‫‪39‬‬

‫ژمارە (‪ ،)16‬ئایاری ‪2012‬‬

‫توێژەرێکی کورد خەاڵتێکی زانستی‬ ‫لەئەمریکا پیدەبەخشرێت‬ ‫زانستی نوێ تایبەت‪:‬‬ ‫دونیای زانستی پێشکەوتوو دوارۆژێکی پێشکەوتوو بەرهەمدێنێت‌و‬ ‫ئەو واڵتانەی پێشەنگی زانستیان هەیە ئەمڕۆ وەک ئەمریکاو ژاپۆن‌و‬ ‫چین‌و هەندێک لەواڵتانی ئەوروپی بوونەتە پێشەنگی دونیا لەبواری‬ ‫ئابوری‌و سیاسیدا‪.‬‬ ‫رێکەوتی (‪ )2012/4/24‬د‪ .‬راستگۆ ه��ەورام�ی‌و هەندێک‬ ‫لەتوێژەروانی زانستی تر لەدیناسیل (‪ )DYNASIL‬بانگهێشتی کۆشکی‬ ‫سپی لەواشنتن (‪ )DC‬کراون تا خەاڵتی زانستی بە ناوی (‪Tibbette‬‬ ‫‪ )Award‬پێ ببەخشرێت لەبواری زانست‌و تەکنەلۆژیادا‪ ،‬ئەوان‬ ‫توانییویانە گەشەبدەن بەئامیرەکانی هەستەوەری گاماو تیشکدانەوەی‬ ‫نیوترۆن بەبەکارهێنانی کریستال‪ ،‬ئەم هەستەوەرە دەتوانێت بۆدەرخستنی‬ ‫هەردوو تیشکەکە بەکاربهێنرێت‪.‬‬ ‫ئ���ەم خ��ەاڵت��ە س��ااڵن��ە دەزگ����ای داه��ێ��ن‌و زان��س��ت��ی والی��ەت��ە‬ ‫یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەیبەخشێت بەکەسێک یان بنکەیەکی زانستی‬ ‫تەکنەلۆژیا‪ ،‬ئەم توێژەرە کوردە بۆ جاری دووەمە کە لەسەر ئاستی‬ ‫والیەتە یەکگرتەوەکانی ئەمریکا ببێتە خاوەن خەاڵت‌و ناساندنی وەک‬ ‫توێژەرەوەیەکی زانستی سەرکەوتوو‪.‬‬ ‫د‪.‬هەورامی دەرچووی زانکۆی سەالحەددینەو پاشان بۆ خوێندنی‬ ‫بااڵ روو لەوالیەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات‪ ،‬بروانامەی ماستەر‬

‫دینێت لەبواری کریستاڵە لەیزەریەکان‌و چۆنیەتی بەکارهێنانیان‪،‬‬ ‫دوای ئەوە بروانامەی دکتورا لەب��اری فیزیا (‪material scienceL/‬‬ ‫‪)detector crystals‬هێناوە‪ ،‬هەروەها خاوەنی چەندین باڵوکراوەی‬ ‫زانستیە کە باڵوکرانەتەوە لەگۆڤارە جیهانیەکاندا بەتایبەتی ئەوانەی‬ ‫لەواڵتە یەکگرتوەکانی ئەمریکادا‪ ،‬سەرکەوتوانە ئەسپی خۆی تاوداوە‬ ‫لە بواری توێژینەوە زانستیەکانداو ئێستا خاوەن ئەزمونێکی زۆرە‬ ‫لەسیستمی توێژینەوەی زانستیدا‪.‬‬ ‫هەروەها د‪ .‬هەورامی ئاماژە بە بارودۆخی ئیستای زانکۆکانی‬ ‫هەرێم دەک��ات‌و دەڵێت بەختەوەرم ئێستا حکومەتی کوردستان‬ ‫دەستیکردوە بەناردنەدەرەوەی زانستخوازان بۆ دەرەوەی واڵت جێی‬ ‫دەستخۆشکەریە‪ ،‬هەروەک سەرەتایەک ئەم بەرنامەیە کارێکی باشە‪،‬‬ ‫ب��ەاڵم بەردەوامبوون بەم شێوەیە ئەزمونێکی سەرکەوتوو نابێت‪،‬‬ ‫بیرتیژی تیانەکراوە‪ ،‬وەک کەسێکی خاوەن ئەزموون خاڵی الوازی زۆر‬ ‫تێدا ئەبینم‪ ،‬هیواخوازم وەزارەتی خوێندنی بااڵ چاوێک لەسیستەمی‬ ‫واڵتانی خاوەن ئەزموون‌و کەسانی خاوەن ئەزموون بخشێنیتەوە بۆ ئەم‬ ‫بەرنامەیەدا بەئومێدی ئەوەی کەلێنەکانی پرکەنەوەو سوود بەخشبێت‬ ‫بۆ ک��وردو کوردستان‪ ،‬چونکە ئیستا لەهەموو کات زیاتر کوردو‬ ‫کوردستان پێویستی بەم جۆرە کەسانە هەیەو کوردستانیش شایەنی‬ ‫ناوبانگەو شایەنی ئەستێرەی زانستیە لەئاسمانی زانستی ئەمرۆدا‪.‬‬


‫ژمارە (‪ ،)16‬ئایاری ‪2012‬‬

‫ئـاو بۆ ژ‬

‫ك بۆ‬ ‫نە‬

‫یان؛‬

‫‪40‬‬


‫‪41‬‬ ‫هێمن ئیبراهیم ئەحمەد‬

‫ژمارە (‪ ،)16‬ئایاری ‪2012‬‬

‫ئاو یەكێكە لە پێداویستیە‬ ‫هەرە گرنگەكانی ژیان‪ ،‬وەكو‬ ‫توخمێكی سروشتی گرنگ‬ ‫م��ای��ەی��ی ب�������ەردەوام ب��وون��ی‬ ‫ژیانە لەسەر گۆی زەوی‪ ،‬وە‬ ‫وەك��و فاكتەرێكی سیاسی و‬ ‫ئابوورییش‪ ،‬بەشدارە لەملمالنێ‌‬ ‫س��ی��اس��ی و ئ��اب��ووری��ەك��ان��ی‬ ‫ب��ەش��ێ��ك��ی زۆر ل��ە واڵت��ان��ی‬ ‫جیهاندا‪ ،‬چونكە ئاو گرنگی‬ ‫و رۆڵ��ی كاریگەری هەیە لە‬ ‫گۆرەپانی ژیانی دانیشتوانی‬ ‫كۆمەڵگە جیاوازەكانی سەر‬ ‫رووی زەوی‪.‬‬ ‫بە ج��ۆرێ‌ ئەگەر گرنگی‬ ‫ئ����او ل���ە ن����ەوت و س��ام��ان��ە‬ ‫سروشتیەكانی تر زیاتر نەبێت‬ ‫كەمتر نیە‪ ،‬چونكە ئاو یەكێكە‬ ‫ل��ەو س��ەرچ��اوە سروشتیانە‪،‬‬ ‫كە كاریگەریی هەیە لە سەر‬ ‫ئاسایشی خ��ۆراك و تەنانەت‬ ‫ئاسایشی نەتەوەیش وە ئێستا‬ ‫لە زۆر بەشی ئ��ەم جیهانەدا‬ ‫وەك��و گرفتیك دەرك��ەوت��ووە‪.‬‬ ‫لەبەرئەوە ئێستا گرنگیەكەی‬ ‫ئێجگار زیادی پێ‌ دەدرێت لە‬ ‫جیهاندا بە گشتی بە جۆرێك‬ ‫كە لە هیچ سەردەمێكدا بەو‬ ‫ئەندازەیە بایەخی پێنەدراوە‪.‬‬ ‫ئ��ەم��ەش ل��ەالی��ەك بەهۆی‬ ‫زۆربونی ژمارەی دانیشتوانەوە‬ ‫رۆژ لە دوایی رۆژ پێویستیان‬ ‫بۆ ئاو‪ ،‬ئەوە جگە لەوەی كە‬ ‫س��ەرچ��اوەی ئ���اوی زۆرب���ەی‬ ‫واڵت��ان بە زیاتر لە واڵتێكدا‬ ‫تێپەر دەبێت و ئەیەوێت بە‬ ‫تەنها بە كاری بهێنێت‪،‬یان وەكو‬ ‫كارێتكی فشار و هەرەشەكردن‬ ‫ب���ۆ م���ەس���ەل���ەی س��ی��اس��ی و‬ ‫سازشكردنی الیەنی بەرامبەر‬ ‫س�����وودی ل���ێ‌ وەرب��گ��رێ��ت‪،‬‬ ‫توركیاو ئێران دوو نموونەی‬ ‫زیندون لەو بارەیەوە‪ ،‬لەالیەكی‬ ‫ترەوە بەهۆی گۆرانی كەش و‬ ‫هەواو دی��اردەی ووشكەساڵی‬ ‫و كەمبوونەوەی ب��اران بارین‬

‫و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی‬ ‫كە ئەمە لە سااڵنی حەفتاكانی‬ ‫سەدەی رابردوودا بۆ یەكەمین‬ ‫ج��ار نیشانەكانی ئ��ەو گ��ۆران‬ ‫ئاووهەواییە لە جیهاندا هەستی‬ ‫پێ‌ كراوە‪.‬‬ ‫ئێستا ئ���او ل��ە جیهاندا‬ ‫وەك���و ك��ااڵی��ەك��ی ئ��اب��ووری‬ ‫سەیر دەكرێت‪.‬هەرچەندە ئاو‬ ‫سامانێكی گشتیە بەاڵم ئەمرۆ‬ ‫لە جیهاندا داوای��ەك��ی زۆری‬ ‫لە سەرە بۆ یە ووردە ووردە‬ ‫ب��وەب��ە ك��ااڵی��ەك��ی ب��ازرگ��ان��ی‬ ‫چوەتە ب���ازاری سەرمایەوە‪.‬‬ ‫وە بەپێ‌ ی ئەو پێشبینیانەش‬ ‫كە كراوە لە ماوەی ‪ 6‬ساڵی‬ ‫داه��ات��وودا پیشەسازی ئاو لە‬ ‫جیهاندا دەگ��ات��ە ‪ 500‬ملیار‬ ‫دۆالر‪ ،‬ك��ە ئ��ەم��ەش زی��ان��ی‬ ‫گەورە لە سیستەمی ئیكۆلۆجی‬ ‫زەوی و گەردوون دەگەیەنێت‪،‬‬ ‫ب��ۆی��ە ش���ارەزای���ان���ی ب���واری‬ ‫ئ��اب��وری ل��ەو ب����اوەرەدان كە‬ ‫ملمالنێكی ت��ەواو لە سەدەی‬ ‫‪ 21‬دا س���ەره���ەڵ���دەدات بۆ‬ ‫سەرچاوییە‬ ‫كۆنترۆڵكردنی‬ ‫ئاوییەكان‪.‬‬ ‫ه����ەر ل���ە ب����ەر ئ��ەم��ەش‬ ‫واچ������������اوەڕوان دەك���رێ���ت‬ ‫ك��ە ل��ەداه��ات��وی��ەك��ی نزیكدا‬ ‫سامانی ئاوی وەكو هێزێكی‬ ‫ئ���اب���وری ن����ەت����ەوەی خ��ۆی‬ ‫بنوێنێ لەناوچە جیاوازەكانی‬ ‫جیهاندا‪ ،‬ل��ەب��ەرئ��ەوە سامانی‬ ‫ئاو بەهەمان شێوە وەكو نەوت‬ ‫و سەرچاوەكانی تری ووزە‬ ‫بەیەكسانی داب���ەش ن��ەب��ووە‬ ‫(‪ )3/2‬ئ��اوی س���ەرزەوی لە‬ ‫(‪ )23‬واڵتداهەیە‪ .‬رۆژهەاڵتی‬ ‫ناوەراست و باكوری ئەفریقا‬ ‫ن��زی��ك��ەی ی����ەك ل���ە س���ەدی‬ ‫ئاوی شیرینی گشتی جیهانی‬ ‫لێیە‪،‬لە كاتێكدا پێج لە سەدی‬ ‫دانیشتوانی جیهانی لێ‌ دەژی‪.‬‬ ‫بەاڵم ئەوەی كێشەكەی زیاتر‬ ‫ئ��اڵ��ۆزك��ردووە ئ��ەوەی��ە كەئاو‬ ‫وەكو نەوت جێگرەوەی نیە ‪.‬‬ ‫كە سەرچاوەكانی ئاو لە ناوچە‬

‫جیاوازەكانی سەر گۆی زەوی‬ ‫هەر ئەوەندەیە كە هەیە و بەس‬ ‫نە دادەهێنرێت و وە نە كەمیش‬ ‫دەكرێتەوە‪ .‬هەرچەندە لە چەند‬ ‫واڵتێك هەوڵی ئەوە دراوە كە‬ ‫بارانی دەستكرد دروستبكرێت‬ ‫و ئاوی سوێر شیرین بكرێت‪،‬‬ ‫ب����ەاڵم ئ���ەو ه���ەوڵ���ەش زۆر‬ ‫س��ەرك��ەوت��وو ن��ەب��وو ل��ە بەر‬ ‫ئ��ەوە تەكنەلۆجیایەكی بەرزو‬ ‫تێوونێكی زۆر دەوێت‪.‬جگە‬ ‫لەوەش كە دانیشتوانیش زۆر‬ ‫بە خێرایی زیاد دەكەن‪.‬‬ ‫چ��ەن��د ساڵێكە دی���اردەی‬ ‫بێ‌ ئ��اوی لە بەشێكی ناوچە‬ ‫ج���ی���اوازەك���ان���ی ج��ی��ه��ان��دا‬ ‫ب��ڵ��او ب�����ووەت�����ەوە وە وا‬ ‫چ��اوەروان��دەك��رێ��ت ك��ە ئ��ەم‬ ‫دی��اردەی��ە رۆژ لە دوای��ی رۆژ‬ ‫زیاتر تەشەنە بكات ‪.‬لە بەر‬ ‫ئ��ەوە ت��وێ��ژەرەوان لە هەموو‬ ‫الی��ەك��ی جیاندا كەوتوونەتە‬ ‫لێكۆلینەوە ل��ە گیروگرفتی‬ ‫ئاو لە وواڵتەكەیاندا‪.‬چونكە‬ ‫گرفتی ئاو پەیوەندی بە ئەمنی‬ ‫خۆراكەوە هەیە ‪.‬‬ ‫ب����ەپ����ێ����ی ڕاپ������ۆرت������ی‬ ‫نەتەوەیەگرتووەكان ل��ە(‪)25‬‬ ‫س��اڵ��ی داه���ات���وودا ژم���ارەی‬ ‫دانیشتوانی گۆی زەوی دەگاتە‬ ‫(‪ )8,5‬ملیار كەس وەنزیكەی‬ ‫(‪ )2,5‬ملیار كەس دوچاری‬ ‫كەم ئاوی دەبن لەسەرزەوی‬ ‫‪.‬بۆیە دوور نیە ئەو رۆڵەی كە‬ ‫ن��ەوت گێراویەتی لە سەدەی‬ ‫راب���ردوودا وەك��و پێكهێنەری‬ ‫ه��ێ��زی ن��ەت��ەوەی��ی ئ���ەم ج��اە‬ ‫رۆڵەكە ئاو بیگێرێت‪.‬‬ ‫ه���ەرێ���م���ی ك���وردس���ت���ان‬ ‫ه��ەرێ��م��ێ��ك��ی زی����ن����دووە لە‬ ‫رۆژه���ەاڵت���ی ن���اوەراس���ت���دا‪.‬‬ ‫داهاتێكی ئاوی زۆری هەیە‪.‬‬ ‫وە دەوڵ��ەم��ەن��ت��ری��ن ناوچەیە‬ ‫لەعێراقدا لەڕوی سامانی ئاوی‬ ‫یەوە‪ .‬وە بێ‌ گومان ئەوەش بە‬ ‫پێ‌ ی بری دابارین لە ساڵێكەوە‬ ‫بۆ ساڵێكی تر ج��ی��اوازە‪ ،‬بۆ‬ ‫نموونە‪ :‬بری ئاوی هەرێمی‬

‫كوردستان لە ساڵی ‪1969‬دا‬ ‫بەرزترین ئاستی تۆمار كردووە‬ ‫كە گەیشتوەتە نزیكەی ‪106‬‬ ‫ملیارم‪ ،3‬وە لە ساڵی ‪1930‬‬ ‫گەیشتوەتە نزمترینی ئاستی كە‬ ‫‪19‬ملیارم‪ 3‬بووە‪.‬‬ ‫بەپێی چەندسەرچاوەیەك‬ ‫لە ئێستادا داه��ات��ی سااڵنەی‬ ‫ئاوی هەرێم خۆی لە نزیكەی‬ ‫(‪ 45‬ـ��ـ‪ )47‬ملیارمەتر سێجا‬ ‫دەدات‪ .‬كە ‪ 29‬ملیار م‪ 3‬لە‬ ‫دەرەوەی هەرێمەوە دێت‪25 ،‬‬ ‫ملیار م‪ 3‬ی لە توركیاوە وە‬ ‫‪ 4‬ملیارەكەی م‪ 3‬كەی تری‬ ‫ئێرانەوە دێ��ت‪ .‬وات��ە ‪%59‬ی‬ ‫لە دەرەوەی هەرێمەوە دێت‪.‬‬ ‫وە بۆ زانیاریش بە هەرهەموو‬ ‫واڵت��ە عەرەبیەكانی ئاسیاوە‬ ‫داه��ات��ی س��ااڵن��ەی��ان��ی ئ��اوی��ان‬ ‫دەكاتە ‪ 90‬ملیار م‪ ،3‬كە لە‬ ‫نیوە كەمتری ئ��ەو داه��ات��ەی‬ ‫ه��ەرێ��م��ی ك��وردس��ت��ان��ە‪ .‬وە‬ ‫ب��ڕی ب��ەر ك��ەوت��ەی سااڵنەی‬ ‫ئ��اوی ه��ەر تاكێكی هەرێمی‬ ‫كوردستان (‪12350‬م‪ )3‬بەو‬ ‫پ��ێ��وەرەش ب��ری ب��ەرك��ەوت��ەی‬ ‫ئاوی هەر تاكێكی كورد ‪47‬‬ ‫ئەوەندەی هاواڵتییەكی ئوردنی‬ ‫و ‪ 3‬ئ��ەوەن��دەی هاواڵتیەكی‬ ‫ت��ورك��ی و ‪ 4,5‬هاواڵتیەكی‬ ‫س���وری���ای ‪ 15‬ئ���ەوەن���دەی‬ ‫هاواڵتتیەكی میسر ی و و ئاوی‬ ‫بەر دەكەوێت‪ .‬لە كاتێكدا كە‬ ‫میسر ژم��ارەی دانیشتوانی ‪5‬ا‬ ‫ئەوەندەی ژەمارەی دانیشتوانی‬ ‫هەرێمی كوردستانە‪.‬‬ ‫ب��ۆی��ە ب��ەڕاس��ت��ی پێویستە‬ ‫ل���ە زۆر الی���ەن���ەوە س���ودی‬ ‫ل��ێ��وەرب��گ��ری��ت ب��ۆن��م��وون��ە‪:‬‬ ‫گەشەپێدانی الیەنی كشتوكاڵی‬ ‫و ئابوری بە شێوەی زانستی‬ ‫م��ۆدێ��رن‪ ،‬گ��ل��دان��ەوەی ئ��او لە‬ ‫رێگەی دروستكردنی بەست‬ ‫وب��ەن��داوە وە‪،‬ب��ۆ پەیداكردنی‬ ‫ووزەی ك��ارەب��ا‪،‬وە س��وود لێ‌‬ ‫وەرگرتنی لە كاتی بێ‌ بارانی‬ ‫ووشكە ساڵیدا‪،‬بۆ بەخێوكردنی‬ ‫م��اس��ی و ب��ۆ دروس��ت��ك��ردن��ی‬


‫‪42‬‬

‫ژمارە (‪ ،)16‬ئایاری ‪2012‬‬

‫ناوچەی گەشتیاری سەرەنج‬ ‫ێ‬ ‫راك��ی��ش و ه��ەروەه��ا هەند ‌‬ ‫ج���ار ف��رۆش��ت��ن��ی ئ���او وەك��و‬ ‫پاڵپشتیك بۆ الیەنی ئابووری‬ ‫كە ئ��ەوە زۆر گرنگ دەبێت‪،‬‬ ‫ب��ەاڵم بەداخەوەتاكو ئێستاش‬ ‫وەك و پێویست س��ودی لێ‬ ‫وەرنەگیراوە ‪.‬‬ ‫گ��رف��ت��ی ئ���او ل��ەه��ەرێ��م��ی‬ ‫كوردستان دووالیەنە‪ :‬الیەنی‬ ‫س��روش��ت��ی��ی��ە ك���ە خ����ۆی لە‬ ‫جیاوازی وەرزی باران بارین‬ ‫و وشكەساڵی دەبینێتەوە‪.‬‬ ‫الی���ەن���ی م���رۆی���ی وەك���و‬ ‫خراپ بەكارهێنانی ئاو لەالیەن‬ ‫مرۆڤەوە بۆ پێویستی رۆژانەیان‬ ‫كە بەشێكی زۆری دانیشتوانی‬ ‫هەریم‪ ،‬تائیستاش نا هۆشیارن‬ ‫لەبەرامبەر بەكارهێنانی ئاودا‪.‬‬ ‫لە الیەك‪ ،‬بەتایبەت بەفیڕۆدانی‬ ‫بڕێكی زۆر لەئاوی پاك بەهۆی‬ ‫ن��ەب��وون��ی پ�لان��ی كشتوكاڵی‬ ‫پەیڕونەكردنی شێوازی زانستی‬ ‫ل��ە ئ��اودێ��رێ��دا ب��ۆ ن��م��وون��ە‪:‬‬ ‫زیاتر ل��ە(‪)%34‬ی داهاتی ئاو‬ ‫لەهەرێمدا لەبواری كشتوكاڵیدا‬ ‫سەرفدەكرێت‪ ،‬لەكاتێكدا كەرتی‬ ���كشتوكاڵی هەرێم لەنزمترین‬ ‫ئاستی بەرهەمهێنانیدایە‪ ،‬بۆیە‬ ‫پێویستە لەهەرێمی كوردستاندا‬ ‫ه����اواڵت����ی ل���ەب���ەه���ای ئ��او‬ ‫تێبگەیەنرێت‪ ،‬ئەوەش بێگومان‬ ‫پێویستی بەبەرنامەو راهێنان‌و‬ ‫پەروەردەكردنی هەیە‪.‬‬ ‫وە ه��ەروەه��ا زیادبوونی‬ ‫ژم���ارەی دانیشتوان هەرێمی‬ ‫كوردستان كە بە پێ‌ پێشبینیەكان‬ ‫ت��اوەك��و س��اڵ��ی ‪2030‬‬

‫دەبێتە نزیكەی ‪ 13‬ملێون ئەوە‬ ‫جگە لە وەش ل��ەدوای ساڵی‬ ‫(‪ )2003‬وە تاوەكو كۆتایی‬ ‫ساڵی ‪ 2011‬نزیكەی ‪8000‬‬ ‫خێزانی عەرەب لەناوچەكانی‬ ‫ب��اش��وورو ناوەراستی عێراق‬ ‫ب���ە ت���ای���ب���ەت ن��اوچ��ەك��ان��ی‬ ‫(دیالەو بغداد و موصڵ) وە‬ ‫هاتوونەتە ناوچەكانی هەرێمی‬ ‫كوردستان‪ .‬ئەمانە پێویستیان‬ ‫بە دابینكردنی ئاو هەیە‪.‬‬ ‫ب����ۆی����ە ئ���ێ���م���ە دەب���ێ���ت‬ ‫س��ت��رات��ی��ج��م��ان ه��ەب��ێ��ت بۆ‬ ‫ێ‬ ‫م��ەس��ەل��ەی ئ���او‪ ،‬ئ���ەوەش ب ‌‬ ‫گ��وم��ان ئ��ەرك��ی س��ەر شانی‬ ‫دەوڵەتە كە پێویستە گرنگی زۆر‬ ‫بە سیاسەتی ئاو بدات‪ ،‬چونكە‬ ‫ل��ە ح��اڵ��ی ئێستادا چەندین‬ ‫واڵت هەیە كە رووب��ەرووی‬ ‫گرفتی كەم ئ��اوی بوونەتەوە‬ ‫بێ‌ گومان هەر یەكە لە ئێران‬ ‫توركیا هەر پرۆژەیەكی ئاوی‬ ‫دروست بكەن ئەوە كاریگەری‬ ‫دەبێت لە سەر ئاوی هەرێم‪.‬‬ ‫ئێمە نابێت دڵمان بەوە خۆش‬ ‫بكەین كە ئەو داهاتە زۆرەی‬ ‫ئاومان هەیە ئیتر گرفتمان نابێ‌‪،‬‬ ‫كۆمەڵێ‌ ئاستەنگ و گرفت لە‬ ‫رێماندایە ئەگەر بێت و پالن‬ ‫و بەرنامەی زانستیمان نەبێت‬ ‫ئەوا تووشی گرفت ئەبین لە‬ ‫داهاتوویەكی نزیكدا‪،‬چونكە‬ ‫ئەگەر ئ��ەو ب��رەی لە ئ��او كە‬ ‫ه��ەرێ��م هەیەتی ت���اوەك���و‬ ‫س��اڵ��ی ‪2030‬‬ ‫ك��ەم ن��ەك��ات و‬

‫زیاتر لە(‪)%34‬ی‬ ‫داهاتی ئاو لەهەرێمدا‬ ‫لەبواری كشتوكاڵیدا‬ ‫سەرفدەكرێت‪،‬‬ ‫لەكاتێكدا كەرتی‬ ‫كشتوكاڵی هەرێم‬ ‫لەنزمترین ئاستی‬ ‫بەرهەمهێنانیدایە‬

‫وەكو خۆی بمێنێ‌ ئەوە بری‬ ‫ب���ەر ك���ەوت���ەی ه���ەر تاكێك‬ ‫‪ %60‬كەم دەكات‪،‬كە ئەوەش‬ ‫ك��اردەك��ات��ە ل��ە س��ەر ئاستی‬ ‫ئ��اب��ووری و ك��ۆم��ەاڵی��ەت��ی و‬ ‫تەندروستی دانیشتوانی هەرێم‪،‬‬ ‫لە ب��ەر ئ��ەوەی كێشەی كەم‬ ‫ئاوی كۆسپێكە لەبەردەم ژیان‬ ‫دا بەمەش كارسات ب��ەدوای‬ ‫خۆیدا دێنێ‌‪.‬‬ ‫ئ��او ئێستا لەجیهاندا بە‬ ‫(ئاڵتونی سپی) ناودەبرێت وە‬ ‫ل��ەم س��ەدەی��ەدا ئ��اوو خ��ۆراك‬ ‫گ��رن��گ��ت��ری �ن‌و س��ەرەك��ی��ت��ری��ن‬ ‫مەسەلەن كە ب��اس‌و خواسی‬ ‫ل��ەس��ەر دەكرێت‪.‬لەهەندێك‬ ‫واڵت����دا وەك����و چ��ەك��ێ��ك بۆ‬ ‫هەڕشەكردن بەكاردەهێنرێت‬ ‫بۆنموونە توركیاو (پ��رۆژەی‬ ‫گاپ) توركیا دەڵێت‪ :‬وەكو‬ ‫چۆن خوا نەوتی بەعەرەبداوە‬ ‫بەهەمانشێوە ئ��اوی بەئێمەش‬ ‫داوە‪.‬‬ ‫بۆیە ئەگەر كاربكرێت بۆ‬ ‫عەمباركردنی ئاو لە هەرێمی‬ ‫ك��وردس��ت��ان��دا ئ���ەوا چەندین‬ ‫سوودی ئابووری گرنگی لێ‌‬ ‫وەردەگ��ی��رێ��ت و گرفتی كەم‬ ‫ئاویشمان نابێت لە داهاتوودا‪.‬‬ ‫بەاڵم بە پێچەوانەوە تووشی‬ ‫كارەسات دەبیین‪.‬‬


‫‪43‬‬

‫توێژینەوەكان پیشانیدەدات بەكارهێنانی پۆستی م��ۆز بۆ‬ ‫پاككردنەوەی ئاو زۆر كاریگەرترو هەرزانترو كەم مەترسیترە‬ ‫لەبەكارهێنانی پاككەرەوە كیمیاییەكان‪ ،‬هەڵبەت ئەم شێوازە بۆ‬ ‫پاككردنەوەی ئاوی مااڵن پێشنیار ناكەین‪.‬‬ ‫تەنیا ئەو شتانەی كە لەیادەوەری ئێمەدا سەبارەت بەپێستی‬ ‫مۆز بوونی هەیە بریتییە لەكەوتنی ئەكتەرە كۆمیدییەكان بەهۆی‬ ‫خلسكانییان لەسەر پێستی مۆز‪ ،‬بەاڵم توێژەران پیشانیانداوە پێستی‬ ‫ئەم میوە لەنێو ئاودا دەتوانێت ببێت بەپاككەرەوەیەكی كاریگەر‬ ‫كە لەهەموو پاككەرەوە كیمیاییەكان كاریگەرترو كەم مەترسیترە‪.‬‬ ‫ك��ان��زاك��ان��ی وەك ق��وڕق��وش��م‌و م��س ل��ەرێ��گ��ەی زەوی��ی��ە‬ ‫ك��ش��ت��وك��اڵ��ی��ی��ەك��ان��ەوە‪ ،‬ی���ان ل��ەڕێ��گ��ەی پ��اش��م��اوەك��ان��ی ك��ارگ��ە‬ ‫پیشەسازییەكانەوە دەتوانێت بێتە نێو خاك‌و سەرچاوەكانی ئاوی‬ ‫خواردنەوەوەو تەندروستی مرۆڤ‌‌و گیاندارانیتر بخاتە مەترسییەوە‪،‬‬ ‫بۆ نموونە كاریگەری خراپی قوڕقوشم لەسەر مێشك‌و سیستەمی‬ ‫دەمارەكان پشتڕاستكراوەتەوە‪.‬‬ ‫لەئێستادا بۆ پاككردنەوەی ئاوو جیاكردنەوەی كانزا قورسەكان‬ ‫لێی لەماددەی وەكو ئۆكسیدی سلسیۆم‪ ،‬سلولز‪ ،‬یان ئۆكسیدی‬ ‫ئەلەمنیۆم س���وودوەردەگ���رن‪ ،‬ئ��ەم شێوەیە لەهەڵمژینی كانزا‬ ‫قورسەكان زۆر گرانەو كاریگەری خراپی بەهۆی بوونی ترشە‬ ‫جۆربەجۆرەكانی وەكو كربوكسیلیك‌و فنلیك‪ ،‬كە بۆ ئەم پرۆسەیە‬ ‫پێویستن‪ ،‬لەسەر لەش هەیە‪.‬‬ ‫گوستاو كاسترو ت��وێ��ژەری ئەنستیتۆی زانستی ژی��ان‬ ‫(‪ )Botucatu‬لەبەرازیل‌و یەكێك لەئەندامانی ئەم لێكۆڵینەوەیە‬ ‫لەو بارەوە دەڵێت «وادیارە بەكارهێنانی پێستی مۆز رێگەیەكی‬

‫كاریگەرو بێمەترسی بێت»‪.‬‬ ‫ئەم توێژەرو هاوكارەكانی بۆ ئەنجامدانی ئەم لێكۆڵینەوە پێستی‬ ‫مۆزییان وشككردوو لەدوواییدا هاڕییان‌و كردییانە نێو هەمباری‬ ‫ئاوی ئالودە بەكانزای قورس‪ ،‬رێگەیەكیتر بەكارهێنانی ئەم مۆزە‬ ‫وشكانە وەك فیلتەرو تێپەڕكردنی ئاوە لێیانەوە‪.‬‬ ‫سەرنجڕاكێشە بزانن كە هەردوو رێگەكە زۆر سەركەوتووانە‬ ‫بووەو پێستی مۆز توانیوێتی باشتر لەپاككەرەوە كیمیاییەكان كانزا‬ ‫قورسەكان لەئاوكە جیابكاتەوەو لەالی خۆی هەڵیبگرێت‪.‬‬ ‫لێكۆڵینەوەكانی پێشووش ك��اری��گ��ەری س��ەرك��ەوت��ووان��ەی‬ ‫بەكارهێنانی پاشماوە رووەك��ی��ی��ەك��ان لەپاككردنەوەی ئ��اودا‬ ‫پیشاندەدات‪ ،‬لەم لێكۆڵینەوانەدا‪ ،‬پاشماوەی پێكهاتە رووەكییەكانیتری‬ ‫وەكو پڵتەی سێو‌و نایشەكەرو فایبری ال لەنگی‌ بەكارهاتووە‪،‬‬ ‫هەركام لەمانەش توانیویانە بەباشی ئاو لەژارە جۆربەجۆرەكان‬ ‫پاكبكەنەوە‪.‬‬ ‫كاسترۆ بەكارهێنانی پێستی مۆز لەماڵەكاندا بۆ پاككردنەوەی‬ ‫ئاو پێشنیاز ناكات‪ ،‬ئەو دەڵێت بڕی كانزا قورسەكان لەنێو ئاوی‬ ‫خواردنەوەدا زۆر كەمەو كەسێكی ئاسایی ئامێری پێویستی بۆ‬ ‫بەراوردكردنی كەمبوونەوەی بڕەكەی بەهۆی پێستی م��ۆزەوە‬ ‫لەبەردەستدا نییە‪.‬‬ ‫پێشنیاری ئ��ەوو هاوكارەكانی بەرهەمهێنانی فیلتەرەكانی‬ ‫پیشەسازییە لەم ماددەیە بۆ كەمكردنەوەی بڕی ب��ەرزی كانزا‬ ‫قورسەكانی نێو ئاوەڕۆكانی كارگەكان‪.‬‬ ‫سەرچاوە‪National Geographic :‬‬ ‫وەرگێڕانی‪ :‬كاوە‬

‫ژمارە (‪ ،)16‬ئایاری ‪2012‬‬

‫پاككردنەوەی ئاو‬ ‫بەپێستی مۆز‬


‫ثاك َيجةكاني‬ ‫سوثةر‬

‫ثاك َيج‬

‫سوثةر ‪60‬‬ ‫سوثةر ‪250‬‬ ‫سوثةر ‪500‬‬

‫‪60‬‬ ‫‪250‬‬ ‫‪500‬‬

‫‪ 7,000‬ذمارة ‪ 1‬بنَيرة بؤ ‪707‬‬ ‫‪ 25,000‬ذمارة ‪ 2‬بنَيرة بؤ ‪707‬‬ ‫‪ 45,000‬ذمارة ‪ 3‬بنَيرة بؤ ‪707‬‬ ‫‪ 30‬رؤذ‬


زانستی نوێ ژماره‌ 16