Bale 2

Page 4

‫‪4‬‬

‫ژمارە (‪)2‬‬

‫چوارشەممە ‪2017/8/2‬‬

‫د‪ .‬ڤیان سلێمان‬

‫ڕیفراندۆم‪ ،‬فراوانتر‬ ‫لە پرۆسەیەکی سیاسی‬ ‫ئەنجامدانـــی ریفرانـــدۆم بـــۆ گەلـــی‬ ‫کوردســـتان و بزاڤـــە ڕزگاریخوازەکـــەی‬ ‫بەدیهێنانی ئامانجـــی بااڵی گەل و خاڵی‬ ‫وەرچەرخانـــی ســـتراتیژی بزاڤەکەیـــە‪،‬‬ ‫چونکـــە دوای مێژویەکـــی تراژیـــدی و‬ ‫پڕ هـــەوراز لـــە چوارچێـــوەی بزاڤێکی‬ ‫ئازادیخـــوازی جەمـــاوەری گشـــتگیردا‪،‬‬ ‫دواجـــار ئەم گەلە بە رێگای ئاشـــتیانەو‬ ‫دوور لـــە توندوتیـــژی لە پرۆســـەیەکی‬ ‫دیموکراســـی دا‪ ،‬بڕیـــار لە چارەنوســـی‬ ‫خـــۆی دەدات‪.‬‬ ‫ریفراندۆمی ســـەربەخۆیی کوردســـتان‪،‬‬ ‫پرۆســـەیەکە پەیوەنـــدی بە ســـەرجەم‬ ‫دانیشـــتوانی کوردســـتان هەیـــە بەبـــێ‬ ‫جیـــاوازی نەتەوەیـــی و ئاینـــی و‬ ‫بیـــرورای سیاســـی‪ ،‬چونکە ســـەرجەم‬ ‫دانیشـــتوانی کوردســـتان هاوبـــەش‬ ‫بـــوون لـــەو نەهامەتیانـــەی‪ ،‬کـــە لـــە‬ ‫سایەی ژێردەســـتەیی و سەربەخۆنەبون‬ ‫بەســـەریاندا هاتـــووە‪ ،‬هەربۆیە ویســـت‬ ‫و ئیرادەی هاوبەشـــی کوردســـتانیان و‬ ‫بەشـــداری ســـەرجەم چین و توێژەکان‬ ‫و دەنگـــدان بەڵـــێ بـــۆ ســـەربەخۆیی‪،‬‬ ‫گەرەنتـــی ســـەرکەوتنی پرۆســـەکەیە‪.‬‬ ‫لەالیەکـــی دیکـــەوە نابێـــت تەنهـــا لە‬ ‫گۆشـــەنیگای سیاســـیانەوە ســـەیری‬ ‫ریفراندۆمـــی ســـەربەخۆیی بکەیـــن‪،‬‬ ‫چونکـــە پرۆســـەی ریفرانـــدۆم بـــۆ‬ ‫وەرچەرخانـــە لە ســـەرجەم بـــوارەکان‬ ‫و‪ ،‬کـــۆی سیســـتەمەکانی کۆمەڵگـــەو‬ ‫پێکهێنەرەکانـــی لـــە فۆرمێکـــی نوێـــدا‬ ‫بونیاد دەنێتـــەوە‪ ،‬لـــەم چوارچێوەیەدا‬ ‫پێویســـتە هەمـــوو چیـــن و توێـــژەکان‬ ‫ســـەرەتا بـــۆ بەرژەوەنـــدی گشـــتی و‬ ‫دواتریـــش بـــە جیهانبینـــی و تێروانینی‬ ‫خۆیانـــەوە کاریگـــەری بخەنەســـەر‬ ‫بەرەوپێشـــبردن و ئاراســـتەکردنی‬ ‫پرۆســـەکە‪.‬‬ ‫ئەمـــەش لەبەرئـــەوەی مەبەســـت لـــە‬ ‫ریفرانـــدۆم دامەزراندنـــی قەوارەیەکـــی‬ ‫نوێیـــە‪ ،‬جـــا بـــۆ ئـــەوەی ئـــەو‬ ‫قەوارەیـــە بـــە بناغەیەکـــی مەدەنیانەو‬ ‫پێشـــکەوتوخوازانە بێتە بون‪ ،‬پێویستە‬ ‫هاوتەریـــب لەگـــەڵ ڕەوتـــی کۆمەڵگەی‬ ‫مەدەنـــی جیهانی و خەباتـــی جێندەری‬ ‫بێـــت و‪ ،‬هیچ لێکچونێکـــی نەبێت لەگەڵ‬ ‫ئەو سیســـتەمانەی‪ ،‬کە تژیـــن لە هزری‬ ‫ڕەگەز پەرســـتی و بااڵدەســـتی کلتوری‬ ‫پیاوســـاالری‪.‬‬ ‫لەم نێوەنـــدەدا ئافرەت وەک رەگەزێکی‬ ‫ســـەرەکی پێکهێنـــەری کۆمەڵگـــەی‬

‫کوردســـتانی و‪ ،‬وەک توێژێکـــی قوربانی‬ ‫دەســـتی داگیرکـــەرو کلتورەکـــەی‪،‬‬ ‫پێویســـتە بەشـــداریەکی کارای لـــەم‬ ‫پرۆســـەیەدا هەبێـــت بە هێنـــدەی ئەو‬ ‫زوڵم و ســـتەمەی‪ ،‬کـــە دەرهەقی کراوە‪،‬‬ ‫چونکـــە ئەگـــەر جیابونەوە لـــە عێراقی‬ ‫عەرەبـــی پێویســـتی تـــاک بـــە تاکـــی‬ ‫کوردســـتانیان بێـــت‪ ،‬ئەوە بـــۆ ئافرەت‬ ‫زیاتـــر پێویســـت و گرنگـــە‪ ،‬چونکـــە‬ ‫ئافـــرەت نـــەوەک هـــەر خـــۆی قوربانی‬ ‫داوە‪ ،‬بەڵکـــو قوربانیدانـــی پیاویش هەر‬ ‫بەرۆکـــی ئافرەتـــی گرتـــوەو تەنانـــەت‬ ‫کلتـــوری داگیرکەریش لـــە خزمەت زیاتر‬ ‫چەوســـانەوەی ئافـــرەت بووە‪.‬‬ ‫وێـــڕای پاڵنـــەری قوربانیـــدان‪ ،‬کەوا لە‬ ‫ئافرەت دەکات زیاتر پەرۆشـــی بەشداری‬ ‫بێت لـــە پرۆســـەی ریفرانـــدۆم‪ ،‬دەبێت‬ ‫ئەوەشـــمان لە بیـــر بێت‪ ،‬کـــە ئافرەت‬ ‫بـــه‌رده‌وام الیه‌نێكی گرنگـــی پێكهاته‌ی‬ ‫شـــۆڕش و راپه‌رینه‌كانـــی کوردســـتان‬ ‫بـــوە‪ ،‬کـــە ئامانـــج لـــە ســـەرجەم ئەو‬ ‫شـــۆرش و راپەرینانـــە ســـەربەخۆیی و‬ ‫دامەزراندنی دەوڵەتی ســـەربەخۆ بووە‪،‬‬ ‫ئێســـتاش کە ئەم دەرفەتە هاتۆتە پێش‬ ‫تـــا لە ڕێگـــەی ریفراندۆمـــەوە دەنگ بۆ‬ ‫ســـەربەخۆیی بدەین بێگومـــان ئافرەت‪،‬‬ ‫نەک هـــەر دەنگی خۆی بـــە فێرۆ نادات‬ ‫بەڵکـــو‪ ،‬کاریگـــەری لەســـەر پیاویـــش‬ ‫دروســـت دەکات‪ ،‬بـــۆ ئـــەوەی هەردوو‬ ‫رەگـــەز پێکەوە هاوئاهەنگ لـــە رەنگرێژ‬ ‫کردنـــی بونیادی نیشـــتیمانەکەیان‪.‬‬ ‫هـــەر بۆیـــە ریفراندۆم بۆ ســـەربەخۆیی‬ ‫پیویســـتە زیاتـــر لـــە هەمـــوان لـــە‬ ‫خزمەتـــی ئافرەتـــدا بـــێ و داهاتـــوی‬ ‫ئافـــرەت پارێـــزراو بـــکات‪ ،‬هەروەکچۆن‬ ‫پێویســـتە ئافرەتیـــش بـــە گوڕوتینەوە‬ ‫بەرەو پرۆســـەکە بـــروات و لـــە هەموو‬ ‫ئاســـتە جیاوازەکاندا بەشـــداری هەبێت‪،‬‬ ‫بـــۆ ئـــەوەی پرۆســـەکە ســـیمایەکی‬ ‫ئافرەتانـــەی پێوە دیـــار بێت و پەیامێک‬ ‫بێت بـــۆ کۆمەڵگەی مەدەنـــی جیهانی‪،‬‬ ‫کـــە دەوڵەتـــی کوردســـتان دەوڵەتێکە‬ ‫بـــۆ کۆمەڵگەیەکی مەدەنـــی و‪ ،‬ئافرەت‬ ‫هاوبەشـــە لە بونیادنانـــی‪ ،‬ئافرەتیش لە‬ ‫چوارچێوەی ئەو قەوارەیـــەدا درێژە بەو‬ ‫خەباتـــە جێندەریە بدات‪ ،‬کە ســـااڵنێکە‬ ‫دەســـتی پێکـــردووە‪ ،‬لە پێنـــاو بونیاد‬ ‫نانـــی قەوارەیەکـــی مەدەنی یەکســـان‬ ‫لە ئـــەرک و مـــاف بۆ هەمـــوو تاکەکان‬ ‫بە بـــێ جیاوزای لە ســـەر هیـــچ جۆرە‬ ‫بنە ما یە ک ‪.‬‬

‫بۆ پەيوەندى كردن‪sarwenmohamad4@gmail.com :‬‬

‫‪07504604250‬‬

‫بیروبۆچوونی چەند‬ ‫ئافرەتێكی شاری سلێمانی‬ ‫لەسەر پرۆسەی ڕیفراندۆم‬ ‫سێوە سەركەوت له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت‪:‬‬ ‫الپەڕەكانی مێژووی كوردســـتان هەرگیز‬ ‫لـــۆزان وســـایکس‪ -‬پیکۆ لـــە هزروبیردا‬ ‫ناســـڕێتەوە‪ ،‬جـــێ بـــه‌ جـــێ نه‌كردنی‬ ‫رێكه‌وتنامـــه‌ی ســـیڤەر کـــە هۆكاره‌كه‌ی‬ ‫کەمتەرخەمـــی کوردوخیانـــەت لێكردنی‬ ‫وپاشـــگەزبوونەوەی زلهێزەکان بوو كورد‬ ‫زیانێكـــی گـــه‌روه‌ی به‌ركه‌وتلـــە دوای‬ ‫کۆتاییهاتنـــی جەنگی یه‌كه‌مـــی جیهانی‬ ‫ودابەشـــکردنی میراتـــی عوســـمانیەکان‪،‬‬ ‫ده‌وله‌تـــه‌ زلهیزه‌كانـــی ئـــه‌وكات خاكیان‬ ‫لـــه‌ به‌رژه‌وه‌نـــدی خۆیـــان دابه‌شـــكردو‬ ‫کـــورد فەرامۆشـــکرا و زۆرتریـــن زیانـــی‬ ‫به‌ركـــه‌وت و له‌وكاتـــه‌وه‌ دوژمنانـــی‬ ‫كـــورد كه‌وتنه‌هەوڵـــی ســـڕینەوەی‬ ‫یەکجارەکیمـــان هـــەر لـــە کیمیابـــاران‬ ‫وڕاگوێـــزان وخاپوورکردنـــی گونـــده‌كان‬ ‫وکوشـــتن وبڕینـــی ناوزیندانـــەکان و‬ ‫هه‌زاره‌هـــا مه‌ینه‌تیمـــان چیشـــت‬ ‫له‌بـــه‌ر نه‌وبوونـــی ده‌وڵـــه‌ت‪ ،‬بۆیـــه‌‬ ‫هەمیشـــە دەســـت بەدوعاونزابوویـــن‬ ‫بـــۆ ئـــه‌وه‌ی ئـــه‌و ئەزموونەی ئیســـتای‬ ‫هەرێمـــی کوردســـتان له‌بـــه‌ر نه‌چێت و‬ ‫ونەگەڕانەوەی بۆ ژێردەســـتی‪ ،‬ئێســـتاش‬ ‫كـــه‌ هه‌لێكـــی زێریـــن ولەبـــار گونجـــاو‬ ‫هاتۆتـــه‌ به‌رده‌ممـــان تـــا داهاتوومـــان‬ ‫لـــه‌ ئێســـتا پرشـــنگدارتر بكه‌یـــن‪ ،‬بـــۆ‬ ‫ئـــەوەی نەوەکانی داهاتوومـــان گلەیمان‬ ‫لێنەکـــەن وبندەســـتی داگیـــرکاران نه‌بن‬ ‫ده‌نـــگ به‌ به‌ڵێ ده‌ده‌م و كوردســـتانێكی‬ ‫ســـه‌ربه‌خۆم ده‌ویچـــت‪.‬‬ ‫ژیـــان جـــه‌الل پێـــی وایه‌ له‌ ئیســـتادا‬ ‫رۆشـــنبیران ئه‌ركێكـــی گه‌وره‌یـــان‬ ‫له‌ســـه‌ر شـــانه‌و وەک ســـەرقافڵەی‬ ‫گـــەل لەهەمـــوو پرســـەکانی کۆمەڵگەدا‬ ‫هیوایـــان لەســـەر هەڵده‌چنرێـــت بـــۆ‬ ‫ســـه‌ركه‌وتنی ریفرانـــدۆم و دەتوانن بەو‬ ‫خەســـڵەتانەی هەیانـــە کاریگەری خۆیان‬ ‫هەبێـــت‪ ،‬به‌و پێێیه‌ی كه‌ســـی رۆشـــنبیر‬ ‫دەبێـــت بوێـــر و بـــه‌ هەڵوێســـت بێت و‬ ‫هەســـت بە بەرپرســـیارێتی بكات لەمەڕ‬ ‫پرســـە نیشـــتیمانیه‌كان وەتێکۆشـــان‬ ‫بـــۆ چەســـپاندنی پرنســـیپەکانی‬ ‫(دیموکراســـی‪،‬ئازادی‪ ،‬دادپەروەری‪،‬مافی‬ ‫مرۆڤ) بـــكات‪.‬‬ ‫ئامـــاژه‌ بـــه‌وه‌ش ده‌كات كـــه‌ لـــه‌‬ ‫ئیستادا‪،‬ڕۆشـــنبیری ڕاســـتەقینە دەبێت‬ ‫بوێربێـــت بتوانێـــت بـــێ سانســـۆر بێ‬ ‫کـــۆت وبەنـــد بەشـــێوەیەکی مەنتیقیانە‬ ‫دوور لە هه‌ســـت و ســـۆزو لـــە هاندان و‬ ‫پاشـــکۆیەتی بـــۆ هیچ کـــەس و الیەنێک‬ ‫ئەرکـــی ئەخالقـــی خـــۆی بەجێبهێنێت‬ ‫بەشـــێوەیەکی واقعبینانـــە و زانســـتیانه‌‬ ‫خوێندنـــەوە بـــۆ بابـــەت و پرســـە‬

‫ئافره‌تانی ســـنوری پارێزگای ســـلیمانی پێیان وایه‌ ئێســـتا كانی كێشـــه‌ی ناوخـــۆی نییه‌و كورد ده‌بێت یـــه‌ك ریزبێت له‌ پێناو‬ ‫ســـه‌ركه‌وتنی ریفرانـــدۆم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چانســـه‌ی ئێســـتا هاتۆته‌ بـــه‌رده‌م كورد له‌ده‌ســـت نه‌چێت و كات نه‌دریـــت به‌ واڵتانی‬ ‫ده‌ره‌كی پیالنێكی هاوشـــیوه‌ی لۆزان و ســـایكس پیكۆ لـــه‌ دژی كورد بكه‌ن‪.‬‬ ‫ئا‪ :‬ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی (ی‪.‬ئا‪.‬ك)‬

‫سێوە سەركەوت‬

‫ژیان جه‌الل‬

‫رۆشنا ره‌مه‌زان‬

‫جۆراوجۆرەکانـــی کۆمەڵگـــە په‌یوه‌ســـت‬ ‫بـــه‌ ریفراندۆمـــه‌وه‌ بـــكات و ڕاوبۆچوونی‬ ‫خـــۆی بەیان بکات لەپێنـــاو بەرژەوەندی‬ ‫گشتی ‪.‬‬ ‫پارێزه‌ر هێشـــوو هۆشـــیار پیـــی وایه‌‬ ‫ریفرانـــدۆم ئه‌رکێکـــی ویژدانـــی ده‌‌خاته‌‬ ‫سه‌ر شـــانی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ و ئاماژه‌‬ ‫به‌وه‌ده‌كات كه‌ پێویســـته‌ كوردســـتانیان‬ ‫بوونـــی ده‌وڵـــه‌ت په‌یوه‌ســـت نه‌كه‌ن به‌‬ ‫دابینکردنـــی بژێـــوی و خزمه‌تگوزاری و‬ ‫تێکه‌ڵکردنـــی ده‌ســـته‌واژه‌ی (ده‌وڵه‌ت)‬ ‫و (سیســـته‌می حوکمڕانـــی) بـــه‌‬ ‫هه‌ڵه‌یه‌کـــی بـــاوه ده‌زانیـــت و ده‌ڵێـــت‪:‬‬ ‫ئـــه‌و دوو چه‌مکه‌ تـــه‌واو لێـــک جیاوازن‬ ‫چونکـــه‌ بـــاری ناهه‌مـــوارو قه‌یـــران‬ ‫سیاســـه‌ت ئه‌یخوڵقێنـــێ بـــه‌اڵم چه‌مکی‬ ‫(ده‌وڵه‌ت) و بوونی‪ ،‬ســـیاده‌و که‌رامه‌تی‬ ‫مرۆڤ بـــوون و شوناســـی نه‌ته‌وه‌که‌مان‬ ‫بـــۆ هه‌مـــوو جیهـــان ئه‌ســـه‌لمێنێ‪،‬‬ ‫به‌پێچه‌وانـــه‌وه‌ ئه‌وانـــه‌ی هـــه‌وڵ بـــۆ‬ ‫له‌باربردنـــی ئه‌م پرســـه‌ ده‌ده‌ن ده‌كه‌ونه‌‬

‫ژێر پرســـیاری مێـــژووه‌وه‌ که‌ ئـــه‌و ماف ‌ه‬ ‫بـــه‌ خۆیـــان و گه‌له‌که‌یـــان ڕه‌وانابینـــن‬ ‫و لـــه‌ پێنـــاو به‌رژه‌وه‌نـــدی و ڕوئیایه‌کی‬ ‫ته‌ســـکبینی هوتافـــی نابه‌رپرســـیارانه‌‬ ‫دژی ســـه‌ربه‌خۆی كوردســـتان بڵێنه‌وه‌و‬ ‫پشـــێوی و دوودڵی له‌الی هاونیشتیمانیان‬ ‫دروســـت بکات‪.‬‬ ‫هێشـــوو ئه‌حمه‌د باس لـــه‌وه‌ش ده‌كات‬ ‫كـــه‌ كـــورد هیـــچ ئه‌زمونێكـــی ئـــارام و‬ ‫خۆشـــی لـــه‌ عیراقـــدا نه‌بـــووه‌و هـــه‌ر‬ ‫حكومه‌تـــه‌ و به‌جۆرێـــك و به‌پێـــی‬ ‫ســـه‌رده‌مه‌كه‌ كـــوردی چه‌وســـاندۆته‌وه‌‬ ‫و ده‌ڵیـــت‪ :‬دیـــاره‌ هه‌رێمی کوردســـتان‬ ‫له‌هه‌مـــوو قۆناغـــه‌ مێژوویه‌کانیـــدا‬ ‫حوکـــم و ســـته‌می حوکمه‌تـــی عێراق و‬ ‫عێراقچیه‌کانـــی به‌دیکـــردووه‌ جگه‌ له‌زوڵم‬ ‫و ســـته‌م و پشتگوێخســـتنی خواســـت و‬ ‫داخوازیـــه‌ ڕه‌واکانـــی نه‌ته‌وه‌که‌مـــان چی‬ ‫دیکه‌یـــان پێنه‌دایـــن‪ ،‬وه‌ک لـــه‌ حوکمی‬ ‫ڕژێمـــی به‌عس و دیکتاتۆره‌کانی پێشـــودا‬ ‫به‌دیکرا سیاســـه‌ت و ئاراســـته‌یان له‌گه‌ڵ‬ ‫نه‌ته‌وه‌که‌مـــان بریتـــی بـــوو لـــه‌ بکوژی‬ ‫و ئـــاواره‌و ئه‌نفـــال و ته‌عریبکردنـــی‬ ‫ڕۆڵه‌کانمـــان‪ .‬دوای له‌ناوچوونـــی ڕژێـــم‬ ‫ئومێدی کـــورد بـــه‌ برایه‌تـــی و پێکه‌وه‌‬ ‫ژیـــان له‌گـــه‌ڵ حوکمه‌تـــی ناوه‌نـــد‬ ‫ســـه‌ریهه‌ڵدایه‌وه‌ به‌ ئومێـــدی گێڕانه‌وه‌ی‬ ‫مافـــه‌ زه‌وتکراوه‌کان که‌ لـــه‌ چوارچێوه‌ی‬ ‫ده‌ســـتوری هه‌میشـــه‌یی عێراقـــدا ئـــه‌و‬ ‫مافانه‌ لـــه‌ چه‌نـــد ده‌قێکی ده‌ســـتوریدا‬ ‫ئامـــاژه‌ی پێـــدراوه‌ کـــه‌ خه‌ونـــی هه‌موو‬ ‫کوردپه‌روه‌رێـــک بـــوون لـــه‌ گێڕانـــه‌وه‌ی‬ ‫ناوچـــه‌ کوردیـــه‌کان بـــۆ ســـه‌ر هه‌رێم و‬ ‫چه‌نـــد مافێکـــی یاســـایی دیکـــه‌‪ ،‬به‌اڵم‬ ‫ئـــه‌و مافانه‌یـــان پـــێ ڕه‌وا نه‌بینیـــن و‬

‫هیـــچ هه‌وڵێکـــی جـــددی به‌دینه‌کـــرا بۆ‬ ‫جێبه‌جێکردنـــی خـــودی ده‌ســـتوره‌که‌و‬ ‫ده‌ســـتیان کرد بـــه‌ بڕینی قوتـــی ژیانی‬ ‫خه‌ڵکـــی و دووبـــاره‌ كوردســـتانیان‬ ‫بـــه‌ره‌و ئاقـــاری قه‌یـــران بـــرده‌وه‌‪ ،‬بۆیه‌‬ ‫پێویســـته‌ له‌ســـه‌ر ڕێکخـــراوه‌کان و‬ ‫یاســـاناس و هاونیشـــتیمانی و ته‌واویچین‬ ‫و پێكهاته‌کانـــی کۆمه‌ڵگـــه‌ ‌هۆشـــیاربن‬ ‫به‌رامبـــه‌ر به‌م پرســـه‌و ویژدانیـــان بکه‌نه‌‬ ‫ســـه‌نگی مه‌حـــه‌ک لـــه‌ ڕۆژی ‪25‬ی‬ ‫ئه‌یلـــول ده‌نگیـــان (به‌ڵـــێ) بێـــت‪.‬‬ ‫رۆشـــنا ره‌مه‌زان لـــە قه‌زای شـــاره‌زوور‬ ‫پێـــی وایـــه‌ ســـه‌ربه‌خۆی كوردســـتان‬ ‫تاكـــه‌ ده‌رچه‌یـــه‌ لـــه‌ ژێـــر ده‌ســـتی و‬ ‫مســـۆگه‌ركردنی داهـــا توویه‌كـــی گه‌ش و‬ ‫د ه‌ڵێت ‪:‬‬ ‫ســـه‌ربه‌خۆی مافـــی هەمـــوو تاکێکـــی‬ ‫كوردســـتانه‌ و بـــا ‪ 9.25‬بکەینە ڕۆژی‬ ‫ئـــازادی و ســـەربەخۆی کوردســـتان‬ ‫ڕزگاربـــوون لـــە ژیر دەســـتی تـــورک و‬ ‫عەرەب و خۆفرۆش و ناحەزان و ئاماژه‌ش‬ ‫به‌ خه‌باتی چه‌ن ســـاڵه‌ی كـــورد ده‌كات‬ ‫و ده‌ڵیـــت‪( :‬تاکەی میللەتـــی ئیمە زوڵم‬ ‫و ســـتەم و زۆرداری به‌رامبـــه‌ر بكرێـــت‬ ‫ئیســـتاکاتی ئـــەوە هاتـــوە بە ئیـــرادەو‬ ‫بەهیـــزی خۆمان پالپشـــتی ئه‌و پرۆســـه‌‬ ‫پیـــرۆزه‌ بكه‌ین و داهاتـــوو بۆ ڕۆڵەکانمان‬ ‫مســـۆگه‌ر بكه‌ین به‌ دەنگدانمـــان بەبەڵێ‬ ‫بـــا لـــە ‪ 9.25‬خوینی شـــەهیدانمان ل ‌ه‬ ‫بیر بێـــت و خەباتیـــان بەفیـــڕۆ نەڕوات‬ ‫جونکە ئـــەوان لەپێناو ئەم کوردســـتانە‬ ‫و ڕزگار بونـــی ئـــه‌م خاكـــ ‌ه لەدەســـتی‬ ‫داگیـــر کـــەران گیانی خۆیـــان فیداكرد"‬ ‫بـــا هه‌موومـــان بە بەڵـــێ کوردســـتان‬ ‫بگه‌ینینـــ ‌ه كه‌نارێكـــی ئارام‪.‬‬

‫هێشوو هۆشیار‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.