Rozhnama

Page 22

‫ذمارة (‪ )3‬سيَشةممة ‪2011/9/13‬‬

‫‪3‬‬

‫‪www.rozhnama.net‬‬

‫چاودێران «ماڵپەڕی سبەی» شەن‌وكەو دەكەن‬ ‫بەدواداچوونی‪:‬‬ ‫شارا عەبدولڕەحمان‬

‫‪...............................................................‬‬

‫لە ش��ەن‌و ك��ەوی ئەمجارەی‬ ‫م��ی��دی��ادا‪ ،‬س��ای��ت��ی «س��ب��ەی»‬ ‫دەبێتە باس‌و خواسی شارەزایان‌و‬ ‫م��ی��دی��اك��اران‪ ،‬ب��ەج��ۆرێ��ك كە‬ ‫ئیجابییات‌و سلبیاتی سایتەكە ورد‬ ‫دەكرێتەوەو هۆكاری سلبیاتەكانیش‬ ‫ئاشكرا دەكرێن‪ ،‬هاوكات پێشنیاز‬ ‫ب��ۆ بەرەوپێشبردنی سایتەكە‬ ‫دەخرێتە روو‪.‬‬ ‫كورتەیەك لە سەر سایتی«سبەی»‪:‬‬

‫سایتی «س��ب��ەی» یەكەم‬ ‫كەناڵی راگەیاندنی كۆمپانیای‬ ‫«وشە»یه‌‪ ،‬ل���ە(‪‌)2007/3/21‬دا‪،‬‬ ‫پەیامی خۆی وەك رۆژنامەیەكی‬ ‫ئەلیكترۆنیی ب�ڵاوك��ردووەت��ەوە‪،‬‬ ‫دوات���ر ل��ە (‪)2007/4/22‬دا‪،‬‬ ‫دەستی ك��رد بە باڵوكردنەوەی‬ ‫بابەتە رۆژنامەوانییەكانی‪ ،‬لە‬ ‫(‪ )2007/8/1‬دیزاینی خۆی نوێ‬ ‫ك��ردەوەو تائێستاش لەسەر ئەو‬ ‫دیزاینە پەخش دەك��ات‌و ئێستا‬ ‫دیزاینێكی ن��وێ ئامادە ك��راوەو‬ ‫به‌مزووان ‌ه لەسەر دیزاینە نوێیەكە‬ ‫دەكەوێتە كار‪.‬‬ ‫ل���ەڕووی س��ت��اف��ەوە سایتی‬ ‫«س���ب���ەی» ب��ەپ��ێ��ی ق��ۆن��اغ��ە‬ ‫جیاجیاكان‪ ،‬ستافەكەشی گۆڕانی‬ ‫ب��ەس��ەردا ه��ات��ووە‪ ،‬ئێستا (نۆ)‬ ‫ك��ارم��ەن��د ل��ە «س���ب���ەی»دا بە‬ ‫هونەریی‌و رۆژنامەوانییەوە كار‬ ‫دەك���ەن‪ ،‬رۆژان���ە (‪ )12‬سەعات‬ ‫دەوامی رەسمییە بە (دوو) شەفت‬ ‫كار دەكرێت‪« .‬سبەی»‪ ،‬تۆڕێكی‬ ‫ف���راوان پەیامنێری ه��ەی��ە‪ ،‬كە‬ ‫كۆڵەكەی بنەڕەتی كاركردنییەتی‪..‬‬ ‫چەند داتایەك‬ ‫سەبارەت بە سایتی «سبەی»‬ ‫بە پشت بەستن بە داتاكانی‬ ‫( ‪www.google.com/‬‬ ‫‪ )analytics‬كە دەتوانرێت‬ ‫بوترێت‪ ،‬راستترین دات��ا دەدات‬ ‫س����ەب����ارەت ب���ە س��ای��ت��ەك��ان‪،‬‬ ‫«سبەی» سایتێكە خوێنەرێكی‬ ‫بەرچاوی هەیە‪ ،‬بۆ نموونە داتای‬ ‫ساڵێكی «سبەی» وەردەگرین‪ ،‬لە‬ ‫(‪ )2010/8/3‬تا (‪:)2011/8/3‬‬ ‫«س��ب��ەی» (‪)19,927,857‬‬ ‫ن��ۆزدە ملیۆن‌و نۆسەد‌و بیست‌و‬ ‫ح����ەوت ه�����ەزار‌و ه��ەش��ت��س��ەد‌و‬ ‫پەنجا‌و ح��ەوت ج��ار س��ەردان��ی‬ ‫ك��راوە‪ ،‬لەم ساڵەدا ئەو رۆژەی‬ ‫«س��ب��ەی» زۆرت��ری��ن س���ەردان‬ ‫كراوە لە (‪)2011/2/20‬دا‪ ،‬بووە‬ ‫كە (‪ )256081‬دووسەد‌و پەنجا‌و‬ ‫شەش هەزار‌و هەشتا‌و یەك جار‬ ‫سەردانی كراوە‪ ،‬هەر لەم ساڵەدا‬ ‫ئەو رۆژەی «سبەی» كەمترین‬ ‫سەردانی هەبووە لە (‪)2010-9-11‬‬ ‫بووە‪ ،‬كە (‪ )21628‬بیست‌و یەك‬ ‫هەزارو شەشسەد‌و بیست‌و هەشت‬ ‫كەس سەردانی ك��ردووە‪ ،‬ئەگەر‬ ‫كاتی مانەوەش وەربگرین‪ ،‬ئەوا‬ ‫كۆی گشتیی رێژەی مانەوەی هەر‬ ‫سەردانكەرێك (پێنج) دەقیقەو‬ ‫(‪ )52‬چركەی بەردەكەوێت‪.‬‬ ‫ئەگەر ئەو ناوچانە وەربگرین‪،‬‬ ‫كە سەردانی سایتی «سبەی»‬ ‫لێوە دەك��رێ��ت‪ ،‬ه��ەر ل��ەم��اوەی‬ ‫(‪ )2010/8/3‬تا (‪)2011/8/3‬‬ ‫«س��ب��ەی» لە (‪ )132‬واڵت��ەوە‬ ‫س���ەردان���ی ك����راوە‪ ،‬ك��ە عێراق‬ ‫ب��ە پ��ل��ەی ی��ەك��ەم دێ���ت‌و ل��ەو‬ ‫ماوەیەدا لە عێراقەوە «سبەی»‬ ‫(‪ )2105551‬دوو ملیۆن سەد‌و‬ ‫پێنج‌و پێنجسەد‌و پەنجا‌و یەك‬ ‫ج��ار س��ەردان��ی ك���راوە‪ ،‬هاوكات‬ ‫بریتانیا بە پلەی دووەم دێت‪ ،‬كە‬ ‫(‪ - )1105329‬ملیۆنێک‌و سەد‌و‬ ‫پێنج ه��ەزار‌و سێسەد‌و بیست‌و‬ ‫نۆجار‪ ،‬سەردانی «سبەی» كراوە‪،‬‬ ‫بەدوای ئەوانیشدا سوید‪ ،‬ئەڵمانیا‪،‬‬ ‫ن��ەروی��ج‪ ،‬ه��ۆڵ��ەن��دا‪ ،‬ئەمەریكا‌و‬ ‫سویسرا‪ ،‬دێت‪.‬‬ ‫«سبەی» لەڕیزبەندی سایتە‬ ‫كوردییەكاندا‬ ‫بەبۆچوونی شارەزایانی بواری‬ ‫رۆژنامەنووسیی‌و ك��اری میدیای‬

‫کارمه‌ندانی سایتی سبه‌ی له‌کاتی کارکردندا‬ ‫ئەلكترۆنی‪ ،‬سایتی «سبەی» لەو‬ ‫سایتانەیە‪ ،‬كە زۆرترین خوێنەری‬ ‫ه��ەی��ەو ت��وان��ی��وی��ەت��ی خزمەتی‬ ‫خوێنەرەكانی بكات‌و حەزیان بۆ‬ ‫هەواڵ تێربكات‪.‬‬ ‫ه��ون��ەر رەس����وڵ‪ ،‬خ��اوەن��ی‬ ‫ب��ڕوان��ام��ەی ماستەر ل��ە ب��واری‬ ‫ئینتەرنێت‌و رۆژنامەوانی ئۆنالیندا‪،‬‬ ‫ئ���ام���اژەی ب���ەوەك���رد‪ :‬ل���ەڕووی‬ ‫رۆژنامەوانییەوە‪ ،‬لەئێستادا سایتی‬ ‫«سبەی» ئاستێكی مامناوەندی‬ ‫هەیە‌و بابەتی رۆژنامەوانیی باش‌و‬ ‫پێشكەوتووی تێدا بەدیدەكرێت‪،‬‬ ‫«هەروەك رێك دەكەوێت جاروبار‬ ‫ب��اب��ەت��ی الواز ب�ڵاوب��ك��ات��ەوە»‪،‬‬ ‫ئ��ەوەش دەخ��ات��ەڕوو‪ :‬كە لەناو‬ ‫سایتە كوردییەكاندا‪« ،‬سبەی» لە‬ ‫ئاستێكی بەرزدایە‪ ،‬واتە لەو سایتە‬ ‫كوردییانەیە‪ ،‬كە خوێنەرێكی‬ ‫زۆریان هەیە‪.‬‬ ‫ئ��ەو ش��ارەزای��ە‪ ،‬كە سایتی‬ ‫«س��ب��ەی»ی وەك نموونە بۆ‬ ‫تێزی ماستەرەكەی بەكارهێناوە‪،‬‬ ‫زیاتر تیشكی خستووەتە سەر‬ ‫جێبەجێبوونی تایبەتمەندییەكانی‬ ‫رۆژنامەوانیی ئۆنالین لە سایتی‬ ‫سبەی‪-‬دا‪ ،‬وەك تایبەتمەندییەكانی‬ ‫مەڵتیمێدیایی‌و‬ ‫كارلێككاریی‌و‬ ‫تێكستی پەیوەندیدار‌و ئەرشیفی‬ ‫كۆمپیوتەریی‌و زۆر بابەتی تر‪،‬‬ ‫ه���ەروەك‪ ،‬دەڵێت‪« :‬ل��ە سبەی‬ ‫دا بەشێك لەو تایبەتمەندییانە‬‫بەشێكیشیان‬ ‫جێبەجێكراون‌و‬ ‫فەرامۆشكراون‪ ،‬دەكرێت سەرجەم‬ ‫ئەو تایبەتمەندییانە لە (سبەی)‌دا‬ ‫جێبەجێبكرێن‪ ،‬ب��ەاڵم ئ��ەوەش‬ ‫ه��ەم ستافی زی��ات��ر‌و هەمیش‬ ‫هەوڵ‌و تەقەال‌و شارەزایی زیاتری‬ ‫دەوێت»‪.‬‬ ‫ه��ون��ەر رەس���وڵ‪ ،‬ك��ە خۆی‬ ‫یەكێك بووە لە سەرپەرشتیارانی‬ ‫سایتەكە‪ ،‬ئەوە بیردێنێتەوە كە‬ ‫هەر لەسەرەتاوە پالنی بۆ شێوازی‬ ‫كاركردنی سایتەكە‌و گەشەكردنی‬ ‫دان��اب��وو‪ ،‬دەشڵێت‪«:‬پێموایە‪،‬‬ ‫ئ��ەوك��ات��ە س��ەرب��ەخ��ۆی��ان��ەت �ر‌و‬ ‫پیشەییانەتر ك��ارم��ان دەك��رد‪،‬‬ ‫هەمیشەش هەوڵماندەدا ماوە ماوە‪،‬‬ ‫هەم لەڕووی دیزاینەوە‌و هەمیش‬ ‫لەڕووی هونەری رۆژنامەوانییەوە‪،‬‬ ‫خۆمان نوێ بكەینەوە‌و داهێنانی‬

‫زیاتر پێشكەش بكەین‪ ،‬بەاڵم لەم‬ ‫ماوەیەی دواییدا ئەو نوێبوونەوەیە‬ ‫ل��ە (س���ب���ەی)دا بەدیناكرێت‪،‬‬ ‫ئومێدم وایە رەوتی نوێبوونەوە لە‬ ‫سایتەكەدا بخرێتەوە گەڕ»‪.‬‬ ‫ه��اوك��ات ع��ەت��ا ف��ەی��زوڵ�ڵا‪،‬‬ ‫ب��ەڕێ��وەب��ەری پێشووی سایتی‬ ‫«ئ��اوێ��ن��ە» ل���ەب���ارەی سایتی‬ ‫«س�����ب�����ەی»ەوە‪ ،‬ب��ۆچ��وون��ی‬ ‫هەیەو پێیوایە‪ :‬سەرچاوەیەكی‬ ‫باوەڕپێكراوە بۆ خوێنەر‪.‬‬ ‫عەتا‪ ،‬لەبارەی سایتەكەوە‪،‬‬ ‫دەڵێت‪« :‬سایتی سبەی‪ ،‬لەماوەی‬ ‫ئەم چەند ساڵەی كاركردنیدا‪،‬‬ ‫ت��وان��ی��وی��ەت��ی ل��ەن��او میدیای‬ ‫ئەلكترۆنی كوردیدا پێگە‌و شوێنی‬ ‫خۆی بدۆزێتەوە‌و بۆ هەندێ هەواڵ‌و‬ ‫بابەتەكان ببێتە سەرچاوەیەكی‬ ‫باوەڕپێكراو ‌و خوێنەری تایبەتی‬ ‫خۆی هەبێت‪ ،‬بەمەش لەڕیزبەندیی‬ ‫پێشەوەی سایتە كوردییەكاندا‬ ‫دەبینرێت»‪.‬‬ ‫ب��ەڕێ��وەب��ەرەك��ەی پێشووی‬ ‫سایتی «ئ��اوێ��ن��ە»‪ ،‬پێیوایە‪:‬‬ ‫سایتی «سبەی»‪ ،‬توانیویەتی‬ ‫میدیای ئۆپۆزسیۆن بهێنێتە‬ ‫ناو دنیای میدیای كوردییەوە‪،‬‬ ‫ئ��ەم��ەش بەخاڵێكی پۆزەتیڤ‬ ‫دەزان���ێ���ت‪.‬ل���ەب���ارەی ه����ەواڵ‌و‬ ‫سایتەكەشەوە‪،‬‬ ‫زانیارییەكانی‬ ‫وت����ی‪« :‬س����ب����ەی»‪ ،‬ب��ەه��ۆی‬ ‫تۆڕێكی بەرباڵوی پەیامنێرانه‌وه‌‬ ‫ل��ە ن��اوچ��ەك��ان��ی ك��وردس��ت��ان‌و‬ ‫دەرەوەی ك��وردس��ت��ان��ی��ش‪ ،‬كە‬ ‫زۆربەیان الیەنگران‌و هەڵسوڕاوانی‬ ‫(گ���ۆڕان)‌ن‪ ،‬لەگەیاندنی خێرای‬ ‫ه����ەواڵ‌و زان��ی��اری �ی‌و رووداو و‬ ‫پ��ێ��ش��ه��ات��ەك��ان��دا ت��وان��ی��وی��ەت��ی‬ ‫سەركەوتوو بێت‪ ،‬ه��ەروەه��ا بە‬ ‫دەستنیشانكردنی كەموكوڕیی‌و‬ ‫گ��ەن��دەڵ��ی��ی��ەك��ان ل��ەه��ەرێ��م��ی‬ ‫ك���وردس���ت���ان���دا‪ ،‬ت��وان��ی��وی��ەت��ی‬ ‫لەگەیاندنی زانیاریی بە خەڵك‬ ‫لەسەر ئەو دیاردانە رۆڵێكی كارای‬ ‫هەبێت»‪.‬‬ ‫«سبەی» الیەنگریی دەكات!‬ ‫ئەو شارەزاو راگەیاندنكارانە‬ ‫لەگەڵ ئ��ەو ئیجابییاتانەی كە‬ ‫ل��ەس��ای��ت��ەك��ەدا ب���ەدی دەك���ەن‪،‬‬ ‫پێشیانوایە‪ :‬سایتی «سبەی»‬

‫الی��ەن��گ��ری��ی ب��ۆ ب��زووت��ن��ەوەی‬ ‫«گۆڕان» دەكات‪ ،‬بەمەش رەنگە‬ ‫هەنگاوێك هاتبێتە دواوە‪.‬‬ ‫هێمن لهۆنی‪ ،‬بەڕێوەبەری‬ ‫سایتی «خ��ەن��دان» پێیوایە‪:‬‬ ‫سایتی «سبەی» لە دامەزراندنیدا‪،‬‬ ‫ن��م��وون��ەی��ەك��ی گ��رن��گ ب���وو بۆ‬ ‫میدیای ك��وردی‌و رۆژنامەگەریی‬ ‫ئەلكترۆنی كوردی‪ ،‬بەاڵم لەگەڵ‬ ‫گۆڕانكارییەكاندا‪ ،‬ئ��ەو سایتە‬ ‫نەیتوانیوە خۆی بەدووربگرێت‬ ‫ل�����ەوەی ب��ب��ێ��ت��ە م��ی��دی��ای��ەك��ی‬ ‫پڕۆفێشناڵی ناحیزبیی‪ ،‬هەروەك‬ ‫وت���ی‪« :‬ل��ەگ��ەڵ دروس��ت��ب��وون��ی‬ ‫ب���زووت���ن���ەوەی (گ�������ۆڕان)‌دا‪،‬‬ ‫ب��ەت��ەواوەت��ی س��ای��ت��ەك��ە ب��ووە‬ ‫میدیایەكی حیزبیی الی��ەن��داری‬ ‫ئایدیۆلۆژیی‪ ،‬ئێستا سایتەكە‬ ‫بەهای هەواڵی سنوورداركردووە‬ ‫بۆ الیەنداریكردنی ئۆپۆزسیۆن‪،‬‬ ‫ئ��ەم��ەش ك��اری��ك��ردووەت��ە سەر‬ ‫متمانەی خوێنەر پێی»‪.‬‬ ‫ئەم هۆكارە‪ ،‬وای لەبەڕێوەبەری‬ ‫سایتی «خەندان» كردووە‪ ،‬پێی‬ ‫وابێت‪ ،‬ئیجابییاتی سایتەكە تەنیا‬ ‫ئەوەبێت كە بزووتنەوەی «گۆڕان»‬ ‫خاوەنی سایتێكی ئەلكترۆنییە‪،‬‬ ‫كە مینبەری بۆچوون‌و رای ئەو‬ ‫بزووتنەوەیەیه‌‪.‬‬ ‫رەخ��ن��ەی الیەنگریكردنی‬ ‫«س���ب���ەی» ب��ۆ ب��زووت��ن��ەوەی‬ ‫«گ�������ۆڕان»‪ ،‬ب��ەج��ۆرێ��ك��ە كە‬ ‫بەڕێوەبەری سایتی «ئاوێنە»‪،‬‬ ‫بەسایتێكی حیزبیی ناوی دێنێت‌و‬ ‫گومانیشی لەدروشمی سایتەكە‬ ‫هەیە‪ ،‬كە بریتییە لە (رەخنە بە‬ ‫زمانی گوڵ)‪.‬‬ ‫ع��ەت��ا ف��ەی��زوڵ�ڵا‪ ،‬دەڵ��ێ��ت‪:‬‬ ‫«س��ای��ت��ی س��ب��ەی‪ ،‬س��ەرب��ەخ��ۆ‬ ‫نییە‌و وەك بەشێك لە دەزگ��ای‬ ‫راگەیاندنی كۆمپانیای (وش��ە)‪،‬‬ ‫س��ەر ب��ە ب��زووت��ن��ەوەی گ��ۆڕان��ە‪،‬‬ ‫بەمەش سیاسەتەكانی (گ��ۆڕان)‬ ‫بەرنامەی ك��اری سەرەكیی ئەو‬ ‫س��ای��ت��ەی��ە‪ ،‬ئ��ەگ��ەرچ��ی رستەی‬ ‫(رەخ��ن��ە ب��ەزم��ان��ی گ��وڵ) وەك‬ ‫دروش���م���ی س��ای��ت��ی (س��ب��ەی)‪،‬‬ ‫لەسەرووی پەیجی سایتەكەوە خۆی‬ ‫دەردەخات‪ ،‬بەاڵم رەخنەگرتنە روو‬ ‫لەخۆی نەبووە‌و جارێك نەبووە‬ ‫رەخنە لە ب��ەرەی ئۆپۆزسیۆن‌و‬

‫بەتایبەتی لە بزووتنەوەی گۆڕان‬ ‫بگرێت‪ ،‬ئەگەریش هەبووبێت ئەوا‬ ‫بەدەگمەن ب��ووە‪ ،‬بۆیە پێموایە‪:‬‬ ‫سایتی (سبەی) نەك سەربەخۆ‬ ‫نییە‪ ،‬بەڵكو بە پێی سیاسەت‌و‬ ‫ئامانجەكانی بزووتنەوەی گۆڕان‪،‬‬ ‫كاردەكات‪ ،‬بەمەش دەتوانین بڵێین‪:‬‬ ‫(س��ب��ەی) سایتێكی حیزبییە‌و‬ ‫بەپێی بەرنامە‌و ستراتیژی دیارترین‬ ‫حیزبی ئۆپۆزسیۆن لەهەرێمی‬ ‫ك��وردس��ت��ان‪ ،‬وات��ە بزووتنەوەی‬ ‫گۆڕان‪ ،‬كار دەكات»‪.‬‬ ‫ه�����ەروەك ه��ێ��م��ن ل��ه��ۆن��ی‪،‬‬ ‫دەڵێت‪« :‬ئێستا (سبەی) بووەتە‬ ‫مینبەرێك بۆ رای چەند كەسێك‌و‬ ‫بەس‪ ،‬بەواتایەكی دیكە ئێستا لە‬ ‫(سبەی) گرنگیی بە را‌و بۆچوونی‬ ‫چ��ەن��د ك����ەس‌و دەم��وچ��اوێ��ك‬ ‫دەدرێت‪ ،‬سایتەكەش لە سایتێكی‬ ‫ه��ەواڵ��ی��ی��ەوە خ��ەری��ك��ە دەبێتە‬ ‫سایتێكی راوبۆچوون»‪.‬‬ ‫لەكاتێكدا ئەم خاڵە بەبڕوای‬ ‫ه��ون��ەر رەس���وڵ‪ ،‬ئیجابییاتێكە‬ ‫كە بۆ سایتەكە تۆماردەكرێت‪،‬‬ ‫دەشڵێت‪« :‬سایتەكە ب��وار بە‬ ‫ب�ڵاوك��ردن��ەوەی هەندێك بابەت‌و‬ ‫زانیاریی دەدات‪ ،‬كە رەنگە لە‬ ‫كەناڵەكانی راگەیاندنی سەر بە‬ ‫حیزبە دەسەاڵتدارەكانی هەرێمەوە‬ ‫ب�ڵاون��ەك��رێ��ن��ەوە‪ ،‬سایتەكەش‬ ‫ب��ووه‌ت��ە خ��اوەن��ی چەند قەڵەم‌و‬ ‫وتارنووسێكی تایبەت بەخۆی‪ ،‬كە‬ ‫ئەوەش خاڵێكی ئیجابییە بۆی»‪.‬‬ ‫پێشنیاز بۆ بەرەوپێشبردن‬ ‫ئ��ەو ش��ارەزای��ان��ەی ب��واری‬ ‫رۆژن��ام��ەگ��ەری��ی‪ ،‬پێشنیاز بۆ‬ ‫بەرەوپێشبردنی سایتی «سبەی»‬ ‫دەك���ەن‪ ،‬تاببێتە روان��گ��ەی��ەك؛‬ ‫كە زۆرترین خوێنەری هەبێت‌و‬ ‫هەوڵبدات زۆرترین هەواڵ‌و بابەت‬ ‫لەكەمترین ك��ات��دا ب��ۆ خوێنەر‬ ‫باڵوبكاتەوە‪.‬‬ ‫عەتا فەیزوڵاڵ‪ ،‬پێیوایە‪ :‬هەوڵ‬ ‫بۆ بەرەوپێشچوونی سایت‪ ،‬یان‬ ‫هەر میدیایەكی دیكە‪ ،‬بەمانای‬ ‫راكێشانی زۆرترین بینەر‌و خوێنەرە‬ ‫بۆ الی خۆی‪ ،‬ئەمەش بەبۆچوونی‬ ‫ئ��ەو‪ ،‬تەنیا ب��ە ب�ڵاوك��ردن��ەوەی‬ ‫بێالیەنانەی ه���ەواڵ‌و راپ���ۆرت‌و‬ ‫بابەتەكانی دیكە دەبێت‪ ،‬واتە‬

‫هیچ بەرژەوەندییەكی تایبەت‌و‬ ‫هێزێك لەپشت ئەو میدیا‌و دەزگای‬ ‫راگەیاندنە نەبێت‪ ،‬كە ئاراستەی‬ ‫ب��ك��ات‌و سانسۆرێكی خودیی‬ ‫لەسەر بێت‪« ،‬بەاڵم خوێنەرانی‬ ‫سایتی (سبەی) بەپێی بارودۆخی‬ ‫كوردستان‪ ،‬ژمارەی خوێنەرەكانی‬ ‫زی��ادو ك��ەم دەك��ات‪ ،‬بۆ نموونە‬ ‫لەڕووداوەكانی (‪)17‬ی شوبات‌و‬ ‫رۆژان����ی پ��اش ئ���ەوە‪ ،‬بینیمان‬ ‫سایتە ئەهلییەكان‌و سایتەكانی‬ ‫ئۆپۆزسیۆن‪ ،‬بە (سبەی)شەوە‪،‬‬ ‫توانیان زۆرترین خوێنەر لەچاو‬ ‫سایتەكانی سەر بە دەسەاڵت بۆ‬ ‫خۆیان رابكێشن‪ ،‬ئەمە جگەلەوەی‬ ‫زیادكردنی خزمەتگوزاریی جیاجیا‬ ‫دەبێتە هۆی راكێشانی زیاتری‬ ‫خوێنەر‪ ،‬هەروەها دەستپێشخەریی‬ ‫لە گواستنەوەی هەواڵەكاندا پێش‬ ‫میدیاكانی تر»‪.‬‬ ‫ه���اوك���ات ه��ێ��م��ن ل��ه��ۆن��ی‪،‬‬ ‫بەباشی دەزانێت لە سایتەكەدا‬ ‫زیاتر رۆژنامەنووسی پڕۆفیشناڵ‬ ‫ئیش بكەن‪ ،‬ه��ەروەك‪ ،‬دەڵێت‪:‬‬ ‫«ئ��ەم سایتە م��ادام بناغەیەكی‬ ‫باشی هەیە‪ ،‬هەقی وای��ە زیاتر‬ ‫گرنگیی پێبدرێت‌و بدرێتە دەست‬ ‫ئ��ەو كەسانەی رۆژنامەنووسی‬ ‫پڕۆفیشناڵن‪ ،‬نەك ئایدیۆلۆجیست‪،‬‬ ‫مادام سایتێكی هەواڵییە‪ ،‬پێویستە‬ ‫هەموو شتێك كە پەیوەندیی بە‬ ‫خەڵكەوە هەیە‪ ،‬باڵوبكاتەوە‪،‬‬ ‫چونكە ئەگەر وا نەكات لە متمانەی‬ ‫ئەم سایتە كەم دەبێتەوە»‪.‬‬ ‫«سبەی» قسەی خۆی هەیە‬ ‫سەبارەت بەرەخنەو پێشنیازو‬ ‫بۆچوونەكان‪« ،‬میدیا» پێی باش‬ ‫بوو بۆچوونی سایتەكە خۆشیان‬ ‫وەربگرێت‪ ،‬نەك بۆ وەاڵمدانەوە‪،‬‬ ‫بەڵكو بۆ بەرچاو روونتركردنی‬ ‫شارەزایان‌و خوێنەرانی خۆی‪ ،‬كە‬ ‫بەدڵسۆزییەوە رەخنەو پێشنیازی‬ ‫بۆ دەكەن‪.‬‬ ‫نەژاد جەالل‪ ،‬سەرنووسەری‬ ‫س��ای��ت��ی «س���ب���ەی»‪ ،‬ده‌ڵ��ێ��ت‪:‬‬ ‫سایتەكەمان كەموكوڕیی هەبووە‌و‬ ‫ئێستاش هەیەتی‌و پێویستمان‬ ‫بەهاوكاریی‌و رەخنەی هەمووالیەكە‬ ‫ب��ۆ باشتركردنی‪« ،‬ب���ەاڵم ئەو‬ ‫كەسانەی شارەزاییان لە میدیا‌و‬

‫میدیای ئەلكترۆنیدا هەیە‪ ،‬كە‬ ‫سەردانی ئێمەیان كردووە‪ ،‬شوێن‌و‬ ‫ستافیان بینیوە‌و زانیویانە بە چ‬ ‫ئیمكانییەتێك ئەم كارە دەكەین‪،‬‬ ‫سەریان سووڕماوە‪ ،‬پێیانوابووە‪:‬‬ ‫ئێمە لەشكرێكین‪ ،‬لەكاتێكدا ئێمە‬ ‫تەنیا (‪ )10‬كەسیش نین»‪.‬‬ ‫س��������ەرن��������ووس��������ەری‬ ‫س��ای��ت��ی«س��ب��ەی»‪ ،‬ئ��ام��اژە‬ ‫بەوەدەكات‪ :‬بەردەوام هەوڵیانداوە‬ ‫بۆ پێشخستنی سایتەكەیان‌و رای‬ ‫كەسانی ش���ارەزاو خوێنەرانیان‬ ‫وەربگرن‪ ،‬كردووشیانە‪ ،‬هەروەك‪،‬‬ ‫دەڵێت‪« :‬هەمیشە پەیوەندیمان‬ ‫بە خوێنەرانی خۆمان‌و كەسانی‬ ‫ش��ارەزاوە هەیە لەبواری میدیای‬ ‫ئەلیكترۆنیدا! ئەوەی زۆر گلەییە‬ ‫لە ئێمە‪ ،‬نوێنەبوونەوەی دیزاینی‬ ‫سایتەكەیە‪ ،‬لەڕێگای ئەم راپۆرتەی‬ ‫ئێوەشەوە ئ��ەوە رادەگەیەنین‪:‬‬ ‫كە لەم نزیکانه‌دا سایتی(سبەی)‬ ‫بەدیزانێكی نوێوە دەبینرێت»‪.‬‬ ‫ل������ەب������ارەی رەخ����ن����ەی‬ ‫بەحیزبیبوونی سایتەكەشەوە‪،‬‬ ‫ن��ەژاد ج��ەالل‪ ،‬ئ��ەوەدەخ��ات��ەڕوو‪:‬‬ ‫رەنگە بتوانرێت بەجۆرێكی تر‬ ‫قسە ل��ەس��ەر ئ���ەو مەسەلەیە‬ ‫ب��ك��رێ��ت‪ ،‬وت��ی��ش��ی‪« :‬تەمویلی‬ ‫سبەی كۆمپانیای وشە دەیكات‪،‬‬ ‫بەاڵم جگە لەكاتی پڕوپاگەندەی‬ ‫هەڵبژاردنەكان‪( ،‬سبەی) هیچ‬ ‫ك��ات وەك میدیایەكی حیزبیی‬ ‫ك��اری ن��ەك��ردووە‪ ،‬چونكە ئەو‬ ‫رۆژنامەنووسانەی لە (سبەی)‬ ‫كاردەكەن‪ ،‬كەسانی پڕۆفیشناڵن‌و‬ ‫زۆر لەخۆبردوون‌و دەزانن ئەخالق‌و‬ ‫ئیتیكی رۆژن��ام��ەوان��ی��ی چییە‪،‬‬ ‫سەرەڕای ئەوەش بە مووچەیەكی‬ ‫ك���ەم‪ ،‬ئ��ەرك��ێ��ك��ی زۆر گ���ەورە‬ ‫رادەپ��ەڕێ��ن��ن‪ ،‬بۆیە هیچ كەس‌و‬ ‫هێزێك ناتوانێت ناچاریان بكات‪،‬‬ ‫وەك ئەو لەشكرە رۆژنامەنووسەی‬ ‫كە ئێمە پێیان دەڵێین‪ ،‬حیزبی‬ ‫بەچاو و دەم��ی ن��ووق��اوەوە كار‬ ‫بكەن تەنیا بۆ پارە‪ .‬من پێموایە‪:‬‬ ‫ئ��ەو ئ��ازادی��ی��ەی ل��ە (س��ب��ەی)‬ ‫دا هەیە بۆ ك��ارك��ردن‪ ،‬هێندەی‬ ‫میدیا ئەهلیی‌و سەربەخۆكانە‪،‬‬ ‫چونكە هیچ كەسێك دەستناخاتە‬ ‫كاروبارەكانی ئێمەوە‪ ،‬من ئەمە بۆ‬ ‫مێژوو دەڵێم‪ :‬هەموو دەزگاكانی‬ ‫ك��ۆم��پ��ان��ی��ای (وش����ە)‪ ،‬خ��ۆی��ان‬ ‫سیاسەتی خ��ۆی��ان دادەڕێ����ژن‪،‬‬ ‫لەئێستادا هیچ كۆبوونەوەیەكی‬ ‫كۆمپانیاكەش نییە بۆ چۆنییەتی‬ ‫كاركردنی كەناڵەكان»‪.‬‬ ‫«س��ب��ەی‪ ،‬سەربەستكراوە‬ ‫ل��ەوەی چۆن ك��اردەك��ات‪ ،‬ئەگەر‬ ‫ك��اری باشمان كرد بۆ خۆمانە‪،‬‬ ‫ب���ەاڵم نكۆڵیی ل���ەوە ناكرێت‬ ‫رۆژنامەنووسەكانی (سبەی)دا‬ ‫خەڵكانێكن زۆرینەیان الیەنگری‬ ‫(گۆڕان)ن‪ ،‬تیاشیایەتی رەخنەی‬ ‫زۆری لە (گۆڕان) هەیە‪ ،‬دەتوانین‬ ‫بڵێین‪( :‬گۆڕان) نییە»‪ ،‬ئەمەش‬ ‫وتەی سەرنووسەری سایتەكە بوو‪.‬‬ ‫سەبارەت بەو كەسانەی لە‬ ‫سایتی «س��ب��ەی» دەن��ووس �ن‌و‬ ‫لێدوان دەدەن‪ ،‬نەژاد جەالل‪ ،‬ئەوە‬ ‫دەخاتەڕوو‪ :‬لەو بارەدا تەواو وەك‬ ‫میدیایەكی ئەهلیی‌و سەربەخۆ‬ ‫ك��اری��ان��ك��ردووە‌و دەرف��ەت��ی��ان بۆ‬ ‫ه��ەم��وو الی��ەن��ە سیاسییەكان‬ ‫وەك یەك بووە لەهەموو حیزبە‬ ‫سیاسییەكانەوە لێدوانیان لەمەڕ‬ ‫كێشەكان وەرگ��رت��ووە‌و باڵویان‬ ‫ك����ردووەت����ەوە‪« ،‬ه���اوك���ات بۆ‬ ‫رەخنەش‪ ،‬رەخنەمان ئاراستەی‬ ‫ه��ەم��وو الی��ەن��ە سیاسییەكان‬ ‫ك���ردووە‪ ،‬ب��ەاڵم هەموو دەزانین‬ ‫زۆرت���ری���ن خ��واروخ��ێ��چ��ی��ی ل��ەم‬ ‫ه��ەرێ��م��ەدا ب��ەر ك� ‌ێ دەك��ەوێ��ت‪،‬‬ ‫بۆیە زۆرترین رەخنەكانیش ئەو‬ ‫الیانەنانە دەگرێتەوە‪ ،‬جگە لە‬ ‫لێدوانیش‪ ،‬تەنیا لە بەشی بیروڕا‪،‬‬ ‫تائێستا (‪ )925‬نووسەر بابەت‌و‬ ‫وتاریان تێدا نووسیوە‪ ،‬كە هەموو‬ ‫بیروبۆچوون ئایدیایەك لەخۆ‬ ‫دەگرێت‪ ،‬لەوپەڕی چەپەوە‪ ،‬تا‬ ‫ئەوپەڕی راست‪ ،‬ئەوەی الی ئێمە‬ ‫گرنگ بووە‪ ،‬ئەوەیە‪ ،‬كە تەشهیر‬ ‫بەكەس نەكەین‪ ،‬ب��ەاڵم لەسەر‬ ‫باڵوكردنەوەی راستیی‪ ،‬ئامادەین‬ ‫هەموو باجێك بدەین»‪.‬‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.