pirs 165 web

Page 1

‫دوای ‪ ،٢٠١٣‬داهاتووی‬ ‫پارتی و یەکێتی‪،‬‬ ‫بەرەو کوێ‪...‬؟ ل‪2‬‬

‫‪165‬‬ ‫باڵوکراوه‌یه‌کی ئازاده‪ ‌،‬یه‌کێتی الوانی دیموکراتی کوردستان مانگی دوو جار ده‌ری ده‌کات‪ .‬سێشه‌ممه‌ ‪2012/10/23‬‬

‫کاردۆ محمد‪ ،‬سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان‪:‬‬ ‫حاڵەتێکی تەندروستە‬ ‫فراکسیۆنی گۆڕان پرس و را‬ ‫بە حزبەکەی بکات ل‪3‬‬

‫داوا کراوە حکومەت وەزارەتەکانی کەم بکاتەوە‪ ،‬کەچی زیادی دەکات‬ ‫دوو وەزارەتی تر زیاد دەکرێ‬ ‫بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەست هەفتەنامەی پرس کەوتووە‪ ،‬حکومەتی هەرێم‬ ‫لە بەرنامەیدایە دوو وەزارەتی تر زیادبکات‪ ،‬ئەوانیش بریتین لە ( وەزارەتی کاروباری‬ ‫ئێزدییەکان و وەزارەتی رەوەندی کورد لە دەرەوە)‪ ،‬چاودێران و رۆژنامەنوسان و بەشێک لە‬ ‫پەرلەمانتاران رەخنە لە زیادکردنی ئەو دوو وەزارەتە دەگرن و رایدەگەیەنن‪ ،‬کە هەر یەکە‬ ‫لەو دوو وەزارەتە پێشنیازکراوە‪ ،‬دەکرێت وەکو بەڕێوەبەرایەتی سەر بە وەزارەتێک هەبن‪،‬‬ ‫هەروەها لەبارەی زیادکردنی وەزارەتی کاروباری ئێزدییەکان هۆشداری دەدەن ئەگەر بێت و‬ ‫وەزارەتێک بۆ ئێزدییەکان تەرخان بکرێت‪ ،‬ئەوا پێکهاتە و ئایینەکانی تریش داوای وەزارەتی‬ ‫جیا دەکەن‪.‬‬ ‫پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستانیش رایدەگەیەنێت‪ ،‬ئەوە زیاتر بەفیڕۆدانی‬ ‫سەروەت و سامانی واڵتە و‪ ،‬دووبارەکردنەوەی هەڵەکانی پێشووە‪ .‬هەڵسوڕاوێکی گۆڕانیش‬ ‫دەڵێت «تەنها ئەو کەسەی دەبێتە وەزیری وەزارەتەکە سوودی لێوەردەگرێت»‪.‬‬

‫ل‪5‬‬

‫لە سلێمانی لە کۆی ‪ 31‬هەزار و ‪ 450‬یەکەی‬ ‫نیشتەجێبوون‪ ،‬تەنیا ‪ 15‬هەزاریان تەواو بوونە‬

‫حەمە تۆفیق ڕەحیم‪:‬‬

‫هەفتەی ڕابردوو بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی سلێمانی ناوی پانزە پڕۆژەی نیشتەجێ بوونی ڕاگەیاند کەهەڵدەستن بەدروستکردنی‬ ‫نزیکەی سیانزە هەزار یەکەلەسنوری پارێزگای سلێمانی‪،‬هاوکات بەڕێوەبەری جێبەجێ کاری بەڕێوەبەرایەتیەکە ڕایدەگەیەنێت لەماوەی ڕابردوودا‬ ‫لەسنوری سلێمانی نزیکەی سی و یەک هە زارو چوارسەد و پەنجا یەکەی نیشتەجێبون دروستکراوە‪ ،‬کە پانزە هەزاریان تەواو بووە‪.‬‬ ‫ئابوریناسێکیش پێی وایە دەبێت یاسای وەبەرهێنان لەهەرێمی کوردستان هەموار بکرێتەوەو سزا دابنرێت بۆ ئەو کۆمپانیایانەی دروستکردنی‬ ‫یەکە نیشتەجێبوونەکانیان دوادەخەن‪.‬‬

‫ل‪7‬‬

‫من وەکو شاگردی شاهۆ‬ ‫سەعید وابووم‬

‫ل‪6‬‬


‫‪2‬‬

‫ژماره‌ ‪165‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2012/10/23‬‬

‫دوای ‪ ،٢٠١٣‬داهاتووی‬ ‫پارتی و یەکێتی‪ ،‬بەرەو‬ ‫کوێ‪...‬؟‬ ‫راپۆرتی شیکاری‪ :‬توانا شێخانی‬

‫چاوەڕوان دەکرێت لە ساڵی داهاتوودا‪ ،‬نەخشە سیاسیەکانی نێوان‬ ‫پارتی و یەکێتی‪ ،‬گۆڕانی بەسەردابێت‪ ،‬چونکە وادەی رێککەوتننامەی‬ ‫ستراتیژی تەواو دەبێت و بە شێوازێکی تر واژۆ دەکرێتەوە‪ ،‬هاوکات‬ ‫چوار هەڵبژاردنی گرنگ و چارەنوسساز لە بەردەم ئەو دوو حزبەدایە‪،‬‬ ‫لێرەدا چەند پرسیارێک دێنە پێش ئەوانیش‪ ،‬ئایا رێککەوتننامەی‬ ‫ستراتیژی چی بەسەردێت؟ ئایا هەردوو حزب پێکەوە بە لیستی‬ ‫(کراوە یاخود داخراو)‪ ،‬یاخود لیستی جیا‪ ،‬بەشداری هەڵبژاردنەکان‬ ‫دەکەن؟ ئایا چ الیەنێک براوە دەبێت؟ ئایا پۆستەکان چۆن و لەسەر‬ ‫چ بنەمایەک دابەش دەکرێنەوە؟ ئایا کێ دەبێتە ئۆپۆزیسیۆن؟‬ ‫وەاڵمی سەرجەم ئەو پرسیارانە و چەند پرسیارێکی تر لەو راپۆرتە‬ ‫شیکارییەی هەفتەنامەی پرسدا بخوێنەوە‪.‬‬ ‫تەواوبونی وادەی رێککەوتننامەی ستراتیژی‬ ‫وادەی رێککەوتننامەی ستراتیژی لە ساڵی ‪ ٢٠١٣‬کۆتایی پێدێت‪،‬‬ ‫لە ئێستاشدا‪ ،‬هەردوو حزب‪ ،‬جەخت لە فراوانکردن و درێژکردنەوەی‬ ‫ئەو رێککەوتننامەیە دەکەنەوە و‪ ،‬بە زەرورەتێکی قۆناغەکەی‬ ‫دەزان��ن‪ ،‬هاوکات سەرجەم هەڵوێست و کێشەوگرفتەکان گرێدراوە‬ ‫بە رێککەوتننامەی ستراتیژی‪ ،‬زۆرجار ئاماژە بەوەدەکەن کە لەسەر‬ ‫بااڵنسی ئەو رێککەوتنە لە بەرامبەر یەکتردا نەرمی دەنوێنن‪ ،‬لێرەدا‬ ‫پرسیارەکە ئەوەیە ئایا دوای تەواوبوونی وادەی رێککەوتننامەکە چ‬ ‫گۆڕانکارییەک لە کاری سیاسی هەردووال روودەدات؟‪ ،‬ئاخۆ فراوانکردنی‬ ‫ئەو رێککەوتننامەیە لە بەرژەوەندی کام الدایە؟‬ ‫هەرێم کەمال ئاغا‪ ،‬ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی‬ ‫موسڵی یەکێتی‪ ،‬لە لێدوانێکیدا بە «پرس»ی راگەیاند‪ ،‬کە هەردووال‬ ‫لەسەر فراوانکردنی رێککەوتننامەکە کۆکن و هیچ کێشەیەکیش نییە‬ ‫بۆ درێژکردنەوەی رێککەوتننامەکە و هەردووال بە زیاتر خزمەتکردن و‬ ‫بەرژەوەندی خەڵکی کوردستانی دەزانن‪.‬‬ ‫لەالیەکی تریشەوە دیاری حوسێن‪ ،‬ئەندامی سەرکردایەتی پارتی‪،‬‬ ‫زیاتر جەخت لە س��وودی رێککەوتننامەکە دەکاتەوە و بۆ پرس‬ ‫وتی «رێککەوتنی ستراتیژی بۆ ئەوەیە لە حکومەت و لە دەرەوەی‬ ‫حکومەت خزمەت بکەین و‪ ،‬هەوڵبدەین کێشە و گرفت بۆ هیچ الیەک‬ ‫دروست نەبێت»‪.‬‬ ‫ه��اوک��ات ع��ەدال��ەت ع��ەب��دوڵ�ڵا‪ ،‬چ��اودێ��ری سیاسی‪ ،‬دەرب���ارەی‬ ‫رێککەوتننامەی ستراتیژی پێیوایە هەڵوەشانەوەی زۆر ئەستەمە‪،‬‬ ‫چونکە زۆر بە توندی گرێدراوە و لە بەرژەوەندی هەردووالیەنە‪.‬‬ ‫لە هەڵبژاردنەکان جیاوازییەکان بەدیاردەکەوێت‬ ‫لە ساڵی داهاتوو‪ ،‬چوار هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت‪ ،‬هەڵبژاردنی‬ ‫پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان‪ ،‬ئەنجومەنی‬ ‫پارێزگاکانی عێراق و پەرلەمانی عێراق‪ ،‬بەپێی وتەی سەرچاوەکانی‬ ‫هەواڵ و لێدوانی بەرپرسانی هەردووال‪ ،‬پێناچێت ئەو دوو حزبە بە یەک‬ ‫لیستی داخراو بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن‪ ،‬چونکە لە الیەک پارتی‬ ‫بەهۆی لیستی داخراوەوە زیانی بەرکەوت‪ ،‬چونکە لە کاتێکدا لەگەڵ‬ ‫یەکێتی بە یەک لیست بەشداری کرد‪ ،‬یەکێتی لەو پەری الوازیدا بوو‪،‬‬ ‫لە ئەنجامیشدا یەکێتی سوودمەند بوو‪ ،‬هەر بۆیە پارتی نەیوست ئەو‬ ‫هەڵەیە دووبارە بکاتەوە و لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی ساڵی‬ ‫‪ ٢٠١٠‬بە لیستی کراوە لەگەڵ یەکێتی بەشداری هەڵبژاردنەکانی کرد‪،‬‬ ‫بۆیە لە ئێستادا وا پێشبینی دەکرێت دووبارە پارتی و یەکێتی بە یەک‬ ‫لیستی کراوە بەشداری هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتوو بکەن‪ ،‬رێژەی‬ ‫کورسی هەرالیەک بەجیا دیاربێت‪ ،‬دواتر لە ناو پەرلەمان هاوپەیمانی‬ ‫بکەنەوە‪.‬‬ ‫لەبارەی چۆنیەتی بەشداریکردنی پارتی و یەکێتی لەو هەڵبژاردنانەی‬ ‫کە دێنە پێشەوە‪ ،‬بێستون نوری‪ ،‬سەرنوسەری گۆڤاری سڤیل‪ ،‬بۆ پرس‬ ‫وتی «بە یەک لیست بەشداریکردن زیانی بە هەردووال گەیاندووە‪ ،‬بۆیە‬

‫لە ئەنجامی سوود وەرگرتن لە رابردوو ئەگەری هەیە بە یەک لیست‬ ‫بەشداری هەڵبژاردنەکان نەکەن»‪.‬‬ ‫عەدالەت عەبدوڵاڵ پێشبینی دەکات‪ ،‬لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا‪،‬‬ ‫هەر یەکەیان لە ناوچەکانی خۆیدا‪ ،‬بەجیا بەشداری هەڵبژاردنەکان‬ ‫بکات‪ ،‬ب��ەاڵم لەگەڵ ئەوەشدا هاوپەیمانیەکەیان هەر دەمێنێت‪،‬‬ ‫ئەو دەڵێت «ئ��ەوان هاوپەیمانیان دەمێنێت و بە لیستی کراوە‬ ‫بەشداری دەکەن‪ ،‬ئەوەش لەوانەیە دەرفەتێک بدات بۆ ئاشکراکردنی‬ ‫جیاوازییەکانی نێوانیان»‪.‬‬ ‫هاوکات ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتیش‪ ،‬دەڵێت «جەماوەری‬ ‫هەردووال وای بەباش دەزانن کە بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردنەکان‬ ‫بکەن‪ ،‬هەمیش بۆ هەردووال باشترە»‪.‬‬ ‫ئەندامەکەی سەرکردایەتی پارتیش دەڵێت «تائێستا بڕیارمان‬ ‫نەداوە کە ئایا بە تەنیا دادەبەزین یاخود لەگەڵ یەکێتی»‪ .‬هەروەها‬ ‫وتیشی «پاش ئەنجامی هەڵبژاردنەکان رێککەوتن بکەین باشترەو لە‬ ‫بەرژەوەندی هەردووالدایە»‪.‬‬ ‫ئایا کێ براوە دەبێت و کێ دەدۆڕێت؟‬ ‫ئەگەر سەیری نفوز و ئەندامان و الیەنگرانی هەردوو حزب بکەین‪،‬‬ ‫دەبینین جیاوازی لە نێوانیاندا بەدی دەکرێت‪ ،‬بۆ نمونە ئەو ئامارانەی‬ ‫کە لە رێکخستنەکانی هەردوو حزبەوە باڵودەکرێنەوە‪ ،‬ئاشکرای دەکەن‬ ‫کە پارتی رێژەی دەنگی لە یەکێتی زیاترە‪ ،‬هاوکات ئاشکرایە کە پارتی‬ ‫لە سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆک توانای مسۆگەرکردنی رێژەی‬ ‫دەنگەکانی هەیە‪ ،‬بەاڵم لە بەرامبەردا یەکێتی لە سنوری پارێزگای‬ ‫سلێمانی ئەگەری مسۆگەرکردنی دەنگەکانی زۆر الوازە‪ ،‬چونکە‬ ‫ناتوانێت رکابەری حزبی گۆڕان بکات‪ ،‬لێرەدا پرسیارێک دێتە پێش‬ ‫ئەویش ئەوەیە‪ ،‬کێ دەیباتەوە و کێ دەدۆڕێت؟‬ ‫هەرێم کەمال ئاغا‪ ،‬ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی‪ ،‬پێیوایە لە‬ ‫هەڵبژاردنەکانی داهاتوو نەخشەی سیاسی گۆرانی بەسەردادێت‪ ،‬ئەو‬ ‫دەڵێت «قورسە پێشبینی ئەوەبکەین ئەو گۆڕانە لەبەرژەوەندی کێدایە‪،‬‬ ‫تائێستا ناتوانین پێشبینی ئەوەبکەین کە کام ال رێژەی دەنگەکانی‬ ‫زیاتر دەبێت‪ ،‬چونک ئەنجامی هەڵبژاردنەکان تاکە رێگایە بۆ یەکالیی‬ ‫کردنەوەی سەرجەم پرسیارەکان و پۆست و پلەکان»‪.‬‬ ‫بە بڕوای عەدالەت عەبدوڵاڵ‪،‬لە سنوری هەولێر و دهۆک پارتی‬ ‫برواوە دەبێت‪ ،‬لە کاتێکیشدا ئەگەر یەکێتی بە لیستی کراوە لە هەولێر‬ ‫بەشداری هەڵبژاردن بکات ئەگەری هەیە دەنگی زیاتر لە پێشتری‬ ‫بهێنێت‪ ،‬ئەگەرچی لە سنوری سلێمانی دەنگەکانی یەکێتی و گۆڕان‬ ‫لێکتر نزیکن‪ ،‬بەاڵم پێدەچێت ئەمجارە یەکێتی تۆزێک لە جاران دەنگی‬ ‫زیاتر بهێنێت‪ ،‬ئەوەش لەو حاڵەتەیە کە هیچ هاوپەیمانیەکی سیاسی‬ ‫نوێ روونەدات‪ .‬لە کاتێکیشدا ئەگەر یەکێتی و گۆڕان لە سلێمانی بە‬ ‫یەک لیست دابەزن‪ ،‬سلێمانی دەبەنەوە‪.‬‬ ‫هەروەها ناوبراو زیاتریش دەڵێت «لە کاتێکدا ئەگەر یەکێتی دەنگی‬ ‫پێویستی بە دەست نەهێنا‪ ،‬رەنگە هەڵوێستێکی هەبێت‪ ،‬یاخود‬ ‫بە شێوەیەک لە شێوەکان ببێتە ئۆپۆزیسیۆن یاخود لەگەڵ گۆڕان‬ ‫هاوپەیمانی بکات‪ ،‬بۆ ئەوەی لە بەرامبەر پارتی ببنە هێزێکی گەورە»‪.‬‬ ‫پۆستەکان لەسەر چ بنەمایەک و چۆن چۆنی دابەش دەکرێنەوە؟‬ ‫بێگومان ئەگەر هەر الیەنێک چ پارتی چ یەکێتی‪ ،‬لە کاتێکدا ئەگەر‬ ‫رێژەی کورسی پەرلەمانی کوردستان یاخود پەرلەمانی بەغدایان زۆر‬ ‫جیاوازبێت‪ ،‬هیچ الیەنێک ئامادەنییە لەسەر پشکی خۆی پۆست بدات بە‬ ‫الیەنەکەی تر‪ ،‬هاوکات پێشبینی دەکرێت لە حیسابی رێککەوتننامەی‬ ‫ستراتیژی پاش ئەنجامی هەڵبژاردنەکان گەورەترین کێشە بۆ هەردووال‬ ‫دروست بکات‪ ،‬ئایا پۆستەکان لەسەر چ بنەمایەک دابەشدەکرێت‪،‬‬

‫ئایا لە ئەگەری سەرکەوتنی پارتی لە هەڵبژاردنەکان یاخود یەکێتی‪،‬‬ ‫ئامادەن لەسەر حیسابی یەکتر پۆستەکان دابەش بکەنەوە؟‬ ‫لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان‪ ،‬سەرنوسەری گۆڤاری سڤیل‪ ،‬نمونە‬ ‫بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەهێنێتەوە و دەڵێت «ئەوکات‬ ‫بینیمان رێژەی کورسیەکانی پارتی زیاتر بوو و لە هەمان کاتدا‬ ‫پۆستەکانیشی زیاتربوو‪ ،‬لە کاتێکدا ئەگەر ئەوەش لە هەڵبژاردنی‬ ‫پەرلەمانی کوردستان دووبارە ببێتەوە‪ ،‬ئەوا دەبێتە خاڵێکی الوازی‬ ‫یەکێتی بەرامبەر پارتی‪ ،‬لە کاتێکیشدا ئەگەر پارتی کورسی زۆر زیاتر‬ ‫لە یەکێتی بهێنێت‪ ،‬یەکێتی هەر دەکاتە هاوبەش‪ ،‬پێموانییە پارتی لەو‬ ‫قۆناغەدا یەکێتی بخاتە دەرەوەی رێککەوتنەکەی خۆیەوە»‪.‬‬ ‫ب��ەاڵم ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی‪ ،‬دەڵێت «با پێش‬ ‫رووداوەک��ان نەکەوین‪ ،‬لە هەموو حاڵەتێکیشدا یەکێتی باوەڕی بە‬ ‫ئەنجامی هەڵبژاردن و دەستاودەستکردنی دەسەاڵت هەیە»‪.‬‬ ‫چارەنوسی سەرۆک بارزانی و تاڵەبانی‪ ،‬چی بەسەردێت‪ ،‬ئایا لە‬ ‫پۆستەکانیان دەمێننەوە؟‬ ‫سەرۆک تاڵەبانی‪ ،‬جارێکی تر چانسی ئەوەی نییە بۆ پۆستی‬ ‫سەرۆکایەتی کۆمار خۆی هەڵبژێرێتەوە‪ ،‬هەر بۆیەش چ��اوەڕوان‬ ‫دەکرێت‪ ،‬لەو حاڵەتەدا کێشە رووبەرووی هەردوو پارت ببێتەوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەگەر کارکردنیان لە چوارچێوەی رێککەوتننامەی ستراتیژی بێت‬ ‫ئەگەری هەیە هیچ کێشەیە نەیەتە ئاراوە‪.‬‬ ‫عەدالەت عەدبدوڵاڵ‪ ،‬لەوبارەیەوە دەڵێت «مام جەالل تەنها ئەو‬ ‫خولەی ماوە‪ ،‬بۆیە پێموایە دواتر کێشەیەکی گەورە دروست دەبێت‪،‬‬ ‫رەنگە هەندێک رێککەوتن هەبێت‪ ،‬لەرووی مێژووییەوە بەسەربچن و‬ ‫لەوانەیە یەکێتی چیتر ناچارنەبێت پشتگیری کاندیدی پارتی بکات بۆ‬ ‫وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی هەرێم»‪.‬‬

‫رۆژنامەنوسێک‪:‬‬ ‫پارتی لەو قۆناغەدا‪ ،‬یەکێتی ناکاتەوە‬ ‫دەرەوەی هاوبەشی خۆی‬ ‫چاودێرێکی سیاسی‪:‬‬ ‫ئەگەر یەکێتی دەنگی پێویستی نەهێنا‪،‬‬ ‫لەوانەیە ببێتە ئۆپۆزیسیۆن‬ ‫ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی‪:‬‬ ‫یەکێتی باوەڕی بە ئەنجامی هەڵبژاردن و‬ ‫دەستاودەستکردنی دەسەاڵت هەیە‬ ‫ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی‪:‬‬ ‫پاش ئەنجامی هەڵبژاردنەکان رێککەوتن‬ ‫بکەین باشترە و لە بەرژەوەندی هەردووال دایە‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪165‬‬

‫‪2012/10/23‬‬

‫‪3‬‬

‫کاردۆ محەمەد‪ ،‬سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان‪،‬‬ ‫لە دیدارێکیدا لەگەڵ هەفتەنامەی پرس‪ ،‬تیشکدەخاتە سەر مەسەلەی‬ ‫گەڕاندنەوەی پرۆژە یاسای دەستور بۆ پەرلەمان و دەڵێت «کاتێک‬ ‫لەگەڵ الیەنێکی دەسەاڵت دانیشتین‪ ،‬ئاشکرابوو کە دەیانەوێت پرۆژەی‬ ‫دەستور بگەڕێندرێتەوە پەرلەمان و دووبارە گفتوگۆی لەسەربکرێتەوە»‪.‬‬ ‫ناوبراو دەشڵێت «هەڵوێستی پارتیش ئیجابییە‪ ،‬ئەگەر ئەوانیش لەسەر‬ ‫گەڕاندنەوەی ئەو پرۆژەیە کۆکبن‪ ،‬هیچ گرفتێک نایەتە پێشەوە»‪.‬‬ ‫هەروەها لەبارەی ئەدای پەرلەمانیشەوە‪ ،‬بە رەشبینیەوە دەڵێت «تاوەکو‬ ‫ئێستا پەرلەمان بە بۆشاییدا دەخولێتەوە‪ ،‬بەبێ ئەوەی بتوانێت ئەرکی‬ ‫خۆی جێبەجێبکات»‪.‬‬ ‫دیدار‪ :‬پرس‬

‫کاردۆ محمد‪ ،‬سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان بۆ پرس‪:‬‬

‫حاڵەتێکی تەندروستە فراکسیۆنی گۆڕان پرس و را بە حزبەکەی بکات‬ ‫پرس‪ :‬لە ئێستادا زۆر قسەوباس لەسەر گەڕانەوەی پرۆژەی‬ ‫دەستور بۆ پەرلەمان دەکرێت‪ ،‬وەک فراکسیۆنی گۆڕان بۆچونی‬ ‫ئێوەچییە؟‬ ‫کاردۆ‪ :‬دەستور سەرچاوەی یاسایەکانی سیستەمی سیاسیە‬ ‫لە کوردستان‪ ،‬سازدانی دەرفەتێک بۆی گرنگە بۆ ئەوەی بە‬ ‫شێوەیەکی دیموکراتی و نیشتمانی دروست بکرێت‪ ،‬بەهۆی‬ ‫گۆڕانی هاوکێشە سیاسیەکان بۆچونی جیاواز هەیە لە سەر‬ ‫ئەو پرۆژەیە‪ ،‬بەالی ئێمەوە دەبێت بگەڕێندرێتەوە و چاو بە‬ ‫هەندێک ماددە بخشێندرێتەوە و بکرێتە دەستورێک کە هەموو‬ ‫الیەک لەسەری کۆکبن‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬دەوترێت لە دوای دانیشتنی سەرکردایەتی گۆڕان‬ ‫لەگەڵ یەکێتی‪ ،‬بیرۆکەی هەمووارکردنەوەی دەستور دروست‬ ‫بووە؟‬ ‫ک��اردۆ‪ :‬پێشتر لە پاکێجەکانی ئۆپۆزیسیۆن باسکراوە‬ ‫و هاوکات لە بڕیاری ژمارە دووی پەرلەمان کە بە زۆرینەی‬ ‫پەرلەمانتاران دەنگی لەسەردراوە‪ ،‬چاوخشاندنەوەیە بە دەستور‪،‬‬ ‫هەروەها لە زۆربەی خاڵەکان و داواکاری خۆپیشاندەران باس‬ ‫لەوەکراوە‪ ،‬بەاڵم کاتێک لەگەڵ سەرکردایەتی یەکێتی دانیشتین‬ ‫و ئاشکرابوو الیەنێکی دەسەاڵت لەسەر گەڕاندنەوەی دەستور‬ ‫کۆکە‪ ،‬ئەوەش الیەنێکی ئیجابی بوو‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬رای پارتی دیموکراتی کوردستان کە گەورەترین‬ ‫حزبە‪ ،‬بەرامبەر بە گەڕاندنەوەی پرۆژەی دەستور بۆ پەرلەمان‬ ‫چییە؟‬ ‫کاردۆ‪ :‬قسەکانیان جۆرێک لە ڕای ڕای تێدایە‪ ،‬بەاڵم ئەوەش‬ ‫ئاماژەیەکی ئیجابیە‪ ،‬کاتێک ئەوانیش هاوڕابن هیچ گرفتێک‬ ‫نایەتە پێشەوە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬دکتۆر کەمال کەرکوکی‪ ،‬سەرۆکی پێشووی پەرلەمان‪،‬‬ ‫دەڵێت «شتێکی نایاسایی و ناتەندروستە‪ ،‬پرۆژەی دەستور‬ ‫بگەڕێندرێتەوە پەرلەمان‪ ،‬چونکە ئەو پرۆژەیە یاساییە بە‬ ‫زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەسەندکراوە» ئێوە دەڵێن‬ ‫چی؟‬ ‫کاردۆ‪ :‬لەو کاتەی کە بەڕێزیان سەرۆکی پەرلەمان بوو‪،‬‬ ‫لە دانیشتنێکی نایاساییدا‪ ،‬رەزام��ەن��دی لەسەر بڕیاری‬ ‫چاوخشاندنەوە بە دەستوردا‪.‬‬

‫پرس‪ :‬لە ئێستادا بۆچونی جیاواز هەیە لەسەر یاسای لێکدەدرێتەوە؟‬ ‫کاردۆ‪ :‬هەر الیەنێک ئازادە چۆنی لێکدەداتەوە‪ ،‬بەاڵم ئێمە‬ ‫پاراستنی پیرۆزییە ئاینیەکان‪ ،‬بۆچوونی ئێوە چییە؟‬ ‫کاردۆ‪ :‬کوردستان کۆمەڵگەیەکی فرە رەنگە لە ئاین‪ ،‬هاوکات بەشێکین لە حزبەکە و پابەندین بە بەرنامەکەی و ئاڵوگۆڕی‬ ‫پاراستنی پیرۆزییەکان‪ ،‬لە یاسای رۆژنامەگەری و یاسای بیروڕا زۆر ئاسایی و تەندروستە بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکە‪.‬‬ ‫سزادانی عێراقیدا هەیە‪ ،‬لە هەردوو یاساش سزاکەی دیاریکراوە‪،‬‬ ‫پرس‪ :‬دەست لەکارکێشانەوەی وتەبێژی حزبتان‪ ،‬دکتۆر‬ ‫پێشمانوایە هیچ بۆشاییەکی یاسایی نیە بۆ پاراستی پیرۆزی‬ ‫شاهۆ سەعید‪ ،‬قسەوباسی زۆری بەدوای خۆوە هێنا‪ ،‬باس‬ ‫ئایینەکان‪.‬‬ ‫لەوەدەکرا ئەو تەنها بەشێوەیەکی هەیکەلی ئەو پۆستەی‬ ‫پ��رس‪ :‬پەرلەمانتارێکی پێشووتری گ��ۆڕان‪ ،‬کە ئێستا پێدرابوو‪ ،‬بۆیە دەستی لەکارکێشایەوە؟‬ ‫کاردۆ‪ :‬خۆشی دەتوانێت ئەو بڕیارە بدات کە پۆستەکەی‬ ‫ج��ی��اب��وون��ەوەی خ��ۆی راگ��ەی��ان��دووە‪ ،‬دەڵ��ێ��ت «ب��رادەران��ی‬ ‫ئۆپۆزیسیۆن بڕیاریانداوە‪ ،‬قسەی باش نەکەن‪ ،‬بەهانە بۆ چۆن چۆنی بووە‪ ،‬بەاڵم هیچ گرفتێک نابینم‪.‬‬ ‫دەسەاڵت بدۆزنەوە»‪ ،‬تۆ دەڵێی چی؟‬ ‫پرس‪ :‬بەاڵم بۆچی هۆکاری دەست لە کارکێشانەوەی‪ ،‬روون‬ ‫کاردۆ‪ :‬ئۆپۆزسیۆن بەرنامەی دەسەاڵتی بەدڵ نییە‪ ،‬بۆیە‬ ‫ئۆپۆزسیۆنە‪.‬‬ ‫نیە‪ ،‬راستە روونکردنەوەی باڵوکردەوە‪ ،‬بەاڵم لێرەولەوێ باس‬ ‫لە هۆکاری تر دەکرێت؟‬ ‫پرس‪ :‬بەاڵم ئایا قسەکانی ئەوان تاچ رادەیەک راستە؟‬ ‫کاردۆ‪ :‬دەتوانن لە خۆی بپرسن‪.‬‬ ‫کاردۆ‪ :‬ئەگەر پەیام و کاری ئۆپۆزسیۆن رەخنەگرتن نەبێت‬ ‫پرس‪ :‬حزبی گۆڕان‪ ،‬زۆرترین رەخنە لەبارەی گەندەڵی و‬ ‫لە دەسەاڵت‪ ،‬کەواتە هیچ کارێکی نەکردووە‪.‬‬ ‫ناشەفافی ئاڕاستەی پارتی و یەکێتی دەک��ات‪ ،‬بەاڵم خۆی‬ ‫پرس‪ :‬دوای تێپەربوونی زیاتر لە سێ ساڵ‪ ،‬ئەدای پەرلەمان حزبێکە زیاتر لە سێ ساڵە دروستبووە تاوەکو ئێستا کۆنگرەی‬ ‫نەبەستووە‪ ،‬بۆچی؟‬ ‫چۆن هەڵدەسەنگێنی؟‬ ‫ک��اردۆ‪ :‬ئەندامەکانی بڕیار لەسەر چارەنوسی حزبەکە‬ ‫ک��اردۆ‪ :‬پێموایە تاوەکو ئێستا پەرلەمان لە بۆشاییدا‬ ‫دەخولێتەوە‪ ،‬بەبێ ئەوەی بتوانێت ئەرکی خۆی جێبەجێبکات‪ .‬دەدەن‪ ،‬پێشموایە ئەگەر هەلومەرج لەباربێت گۆنگرەی خۆیان‬ ‫دەبەستن‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬ئەگەر روونتر باسی لێوەبکەیت‪ ،‬ئەو بۆشاییانە لە‬ ‫خاڵی جەوهەری چاکسازی‪،‬‬ ‫کوێ سەرچاوەی گرتووە؟‬ ‫کاردۆ‪ :‬لە کارا نەبوونی پەرلەمان سەرچاوەی گرتووە‪ ،‬ئەدای‬ ‫چاوخشاندنەوەیە بە دەستور‬ ‫پەرلەمان زۆر الوازە بە تایبەتی لەسەر مەسەلەی شەفافی‬ ‫بودجە و دەرکردنی یاسا و چاودێریکردنی جدی حکومەت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬باس لەوەدەکرێت‪ ،‬کە فراکسیۆنی گۆڕان لە کاتی‬ ‫گفتوگۆگانی پەرلەمان‪ ،‬ب��ەردەوام لە پەیوەندیدان لەگەڵ‬ ‫سەرکردایەتی حزبتان‪ ،‬هیچ گفتوگۆیەک بەبێ پرسی حزب‬ ‫ناکەن‪ ،‬ئەو قسانە تاچ رادەیەک ئەساسی هەیە؟‬ ‫کاردۆ‪ :‬حاڵەتێکی تەندروستە پەیوەندیت هەبێت‪.‬‬ ‫پ��رس‪ :‬ب��ەاڵم ئەو ج��ۆرە پەیوەندییانە بەشێوەیەکی تر‬

‫پەرلەمان بە بۆشاییدا دەخولێتەوە‪ ،‬بێ‬ ‫ئەوەی بتوانێت ئەرکی خۆی جێبەجێبکات‬ ‫ئەگەر پارتیش هاوڕابێت لە گەڕاندنەوەی‬ ‫دەستور‪ ،‬ئەوا هیچ گرفتێک نایەتە پێشەوە‬


‫‪4‬‬

‫ژماره‌ ‪165‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2012/10/23‬‬

‫بێ رووتووش‬

‫ب��ەرپ��رس��ی لقی ‪١٦‬ی پ��ارت��ی ب��اس لە‬ ‫رێککەوتنی ستراتیژی و نزیکبوونەوەی نێوان‬ ‫گ��ۆڕان و یەکێتی دەک��ات‪ ،‬ھاوک��ات ھۆک��اری‬ ‫ناڕازیبوونی پارتی بۆ ھەموارنەکردنەوەی‬ ‫دەستوور و گەڕاندنەوەی بۆ پەرلەمان‪ ،‬پێش‬ ‫ئەنجامدانی راپرسی لەسەری بۆ رێزگرتنی‬ ‫پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دەگەڕێنێتەوە‪.‬‬ ‫دیمانە‪ :‬تریفە ئازاد‬

‫دکتۆر ئاراس حەسۆ میرخان‪ ،‬بەرپرسی لقی ‪١٦‬ی پارتی دیموکراتی کوردستان‪:‬‬

‫پارتی دژی هەموارکردنەوەی دەستور نییە‬ ‫پ‪:‬دوای ‪ ،٢٠١٣‬چارەنووسی رێکەوتننامەی ستراتیژی‬ ‫بەکۆی ئەگات؟‬ ‫و‪ :‬رێکەوتننامەی ستراتیژی لە هەل و مەرجێکی جیا هەموار‬ ‫کراوە‪ ،‬بەتەئکید ئەبێت گۆڕانکاری پێویست بکرێت‪ ،‬ئێمە‬ ‫دەبێت لە مەسائیلی ستراتیژی یەک بین‪ ،‬بەاڵم لە بەشداری‬ ‫دەسەاڵت هەرکەسە و بە پێی ئیستیحقاقی هەڵبژاردنی خۆی‪.‬‬

‫و هزر جیاوازن‪ ،‬بڕیاریش نییە وەکیەک بیر بکەنەوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئەوەی ئێستا جیاوزییەکان زیاتر دیارن و ئێمە پێمان وایە‬ ‫هەق واب��وو لە ئەسڵی ستراتیژی وەک پەیوەندی لەگەڵ‬ ‫بەغدا و داهاتووی ئەم واڵتە یەکڕیز و نەرمتر باین‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بەرژەوەندی واڵت وا دەخوازێ خاڵە هاوبەشەکان لە خاڵە‬ ‫جیاوازەکان زیاتر بێت‪.‬‬

‫پ‪ :‬رەوشی سیاسی هەرێم چۆن ئەبینی‪،‬بەتایبەت نێوانی‬ ‫دەسەاڵت و معارەزە؟‬ ‫و‪ :‬کوردستان واڵتێکی دیموکراتییە و ئامانجی ئێمە ئەوەیە‬ ‫زیاتر بەرەو دیموکراسی بروات‪ ،‬گەرچی ئەم دیموکراسیەتە‬ ‫بێ کەم و کوڕیی نیە‪.‬‬ ‫ئەو رەوشەی نێوان لە نێوان دەسەاڵت و ئۆپۆزسیۆن هەیە‪،‬‬ ‫بە شتێکی ئاسایی و سروشتی دەزانین‪ ،‬بەاڵم ئەوەی گرینگە‬ ‫نابێت بەرژەوەندی بااڵی واڵت بکەوێتە مەترسی و پارتی و‬ ‫یەکێتی وەک دەسەاڵتدار دەبێت پارێزگاری ئەم بەرژەوەندییە‬ ‫بکەن‪.‬‬

‫پ‪ :‬سەرۆک بارزانی بەشداری کۆنگرەی ئاکپارتی کرد‪،‬کەچی‬ ‫بەشداری کۆنگرەی بەدەپەی نەکرد‪ ،‬بۆچی؟‬ ‫و‪ :‬تورکیا لە کاتی دەسەاڵتی (ئاکپارتی)کرانەوەی زۆری‬ ‫بەرامبەر بە دۆزی کورد بەخۆیەوە دیوە‪ ،‬چیتر لە تورکیا‬ ‫کورد بوون هێڵی سور نییە‪.‬هەروەها پەیوەندی پارتی و‬ ‫(ئاکپارتی) بەهۆی ئەم کرانەوەی سیاسی لە دۆخێکی باش‬ ‫دایە‪ ،‬بەشداری جەنابی سەرۆکیش هەر لەسەر ئەم پشتیوانییە‬ ‫بوو کە بۆ کرانەوەی تورکیا بەرامبەر بە دۆزی کورد کراوە‪.‬‬ ‫ئێمە وەک پارتی بەشداری کۆنگرەی بەدەپەشمان کردووە‪،‬‬ ‫پەیوەندیەکی باشمان لەگەڵ ئەم حزبە هەیە‪،‬هەموو کات‬ ‫پشتیوانیشمان لێکردون‪ ،‬ب��ەش��داری نەکردنی جەنابی‬ ‫سەرۆکیش پەیوەندی بە کاتەوە هەبووە و هیچی تر نییە‪.‬‬

‫پ‪ :‬گۆران بڕیاری دا چیتر لەگەڵ پارتی کۆ نابێتەوە‪ ،‬گوایە‬ ‫لە پارتی بێ هیوا بووە‪ ،‬رای ئێوە چییە؟‬ ‫و‪ :‬لە دونیای سیاسەت شتێک بە ناوی کۆنابینەوە‪ ،‬مانای پ‪ :‬دەگوترێت پارتی لە نزیک بوونەوەی نێوان یەکێتی و‬ ‫نییە‪ ،‬ئەوە لەگەمەی سیاسەت بە موتڵەقی بیر بکاتەوە یان گۆران نیگەرانە‪ ،‬بۆچی؟‬ ‫و‪ :‬بە پێچەوانەوە‪ ،‬ئەم نزیک بونەوەیە زۆر بە ئاسایی‬ ‫بەیەکەم سەرنەکەوتن بێ هیوا بێت‪ ،‬دڵنیابن سەرناکەوێ‪.‬‬ ‫ئەزانین‪ ،‬ب��ەاڵم هەندێک میدیا و بەرنامە دەیانەوێ ئەم‬ ‫پ‪ :‬هەموو الیەنەکان لەگەڵ هەمووار کردنەوەی دەستورن‪ ،‬نزیک بوونەوەیە گەورە بکەن‪ .‬پارتی بەرنامەو کاری خۆی‬ ‫هەیە‪ ،‬ئەو کاتەی هەردووکیان یەک بوون و ئێستاش ئێمە‬ ‫تەنها پارتی دژێتی‪ ،‬بۆچی؟‬ ‫و‪ :‬پارتی دژی هەموارکردنەوەی دەستور نییە‪ ،‬هەموو کات هەمووشتمان بە ئاسایی وەرگرتووە‪ ،‬پارتی بڕوای بەخۆی و‬ ‫باسی ئەوەشمان کردووە‪ ،‬هیچ شتێک هێڵی سور نییە بۆ جەماوەرکەی هەیە‪ ،‬ئەوە الی ئێمە لە هەموو شت گرینگترە‪.‬‬ ‫ئێمە‪ ،‬بەاڵم ئەوە پرۆژەی کە بۆ دەستور دانراوە‪ ،‬لە پەرلەمان‬ ‫بڕیاری لەسەر دراوە‪ ،‬سەرۆکی هەرێم پەسەندی کردووە‪ ،‬بۆیە پ‪ :‬دوای پانزە ساڵ هێشتا دیلەکانی شەری ناوخۆ دیار‬ ‫ئێمە دەڵێین یاساییەو رێز گرتنە لە پەرلەمان و ئیرادەی نین‪ ،‬ئایا چیان بەسەر هاتووە؟‬ ‫و‪ :‬لە شەڕی ناوەخۆ شتێکمان نەماوە بە ناوی دیل‪ ،‬هەمووی‬ ‫جەماوەرە‪ ،‬نەشتێکی تر‪.‬‬ ‫لە رۆژی یەکەمی پێکهاتنەوە چارەنووسیان دیار بوو‪ ،‬ئازاد‬ ‫پ‪ :‬هەستدەکرێت ناکۆکی لە نێوان پارتی و یەکێتی هەیە‪ ،‬کران‪ ،‬ئەوانەی ئەڵێن بێسەروشوێنن‪ ،‬بە پێچەوانەوە هەر‬ ‫حزبێک دەزانێ خەڵکەکەی چی لێهاتووە‪ ،‬هەرکەس با ئەو‬ ‫ئێستا پەیوەندیتان چۆنە؟‬ ‫و‪ :‬پارتی و یەکێتی دو حزبی جیاوازن‪ ،‬بە بیرو بۆچون پرسیارە لە حزبەکەی خۆی بکات‪.‬‬

‫*وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڕیاری دا بۆ‬ ‫هەر مەتر سێجایەک بڕی پەنجا دینار کرێی مانگانەی ئاو‬ ‫وەرگرێ‪ ،‬واتا بۆ ‪ ٢٠٠‬مەتر ‪ ١٠‬هەزار دینار‬ ‫(بەخوا هێشتا کەم‪ ،‬مەتری ‪ ١٠‬هەزار با ئەوجا باشبوو)‬ ‫*بۆ ماراسۆنی ئەوجارەی شاری هەولێر کە بەماراسۆنی‬ ‫نێو دەوڵەتی ناوزەدکرا‪ ،‬دەیانگوت جگە لەوەی خەڵک‬ ‫هەبوو لە نیوەی رێگا بە تاکسی دەهاتوو لەوێ دەستی بە‬ ‫ماراسۆن دەکرد‪ ،‬تا سعاتی پێش دەسپێکی ماراسۆنەکەش‬ ‫هێشتا شەقامەکان دیاری نەکرابوون‪.‬‬ ‫(جا ئیشی ئێمە هەر وابووە)‬ ‫*لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان و فەریزەی‬ ‫حەج جگە لەوەی خەڵک سەد ساڵە هەر ئەو پرسیارە‬ ‫سواو و دووبارانە ئاراستەی مەالی بەرنامەکانی رادیۆ و‬ ‫تەلەفزیۆنەکان دەک��ەن‪ ،‬مەیدانی حەیوانیش ئیستغاللی‬ ‫خەڵکی دەکەن‪.‬‬ ‫(سەدجاریش بی هێنی و بی بەی ‪)٢ =١+١‬‬ ‫*بەرپرسێکی دەوڵەتی یاسا لە وەاڵمی هەڵوێستەکانی‬ ‫هەرێمی کوردستان بەرامبەر مالیکی گوتی هەرێمی‬ ‫کوردستان پەیوەندی ناشەرعی لەگەڵ ئیسرئیل هەیە‪.‬‬ ‫(لەڕوی قەواعیدەوە ئەو رستەیە هەڵە‪ ،‬چونکە نەتەوە‬ ‫موزەکەرە)‬ ‫*دەڵێن زۆربەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکان بەتایبەتی‬ ‫ئەوانەی هەلی پ��رۆژەی وەبەرهێنانیان هەیە و پرۆژەی‬ ‫خزمەتگوزاری تەندەر پڕدەکەنەوە‪ ،‬پشکیان لە قازانج و‬ ‫کڕین و فرۆشتنی تەندەر هەیە‪.‬‬ ‫(ئیتر واز بێنن لەکاری تەندەر (لقد اعزر من انزر))‪.‬‬ ‫*وەزارەتی کارەبا سێ گرێبەستی دیکەی بۆ بەرهەمهێنانی‬ ‫کارەبا لەگەڵ کۆمپانیاکان مۆرکرد‪ ،‬گوایە لەمەو دوا ئێمە‬ ‫نەک کارەبای ناوخۆ ‪ ٢٤‬کاتژمێر دابین دەکات‪ ،‬هەناردەی‬ ‫دەرەوەشی دەکات‪.‬‬ ‫(ئەوە لە نوکتەی ئەحۆل دەچێ)‬

‫لە شەڕی ناوەخۆ شتێکمان نەماوە بە‬ ‫ناوی دیل‬

‫لە دونیای سیاسەت شتێک بە ناوی‬ ‫کۆنابینەوە‪ ،‬مانای نییە‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪165‬‬

‫‪2012/10/23‬‬

‫‪5‬‬

‫داوا کراوە حکومەت وەزارەتەکانی کەم بکاتەوە‪ ،‬کەچی زیادی دەکات‬ ‫دوو وەزارەتی تر زیاد دەکرێ‬ ‫راپۆرت‪ :‬توانا شێخانی‬

‫بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەست هەفتەنامەی پرس کەوتووە‪،‬‬ ‫حکومەتی هەرێم لە بەرنامەیدایە دوو وەزارەتی تر زیادبکات‪ ،‬ئەوانیش‬ ‫بریتین لە ( وەزارەتی کاروباری ئێزدییەکان و وەزارەتی رەوەندی کورد‬ ‫لە دەرەوە)‪ ،‬چاودێران و رۆژنامەنوسان و بەشێک لە پەرلەمانتاران‬ ‫رەخنە لە زیادکردنی ئەو دوو وەزارەتە دەگرن و رایدەگەیەنن‪ ،‬کە هەر‬ ‫یەکە لەو دوو وەزارەتە پێشنیازکراوە‪ ،‬دەکرێت وەکو بەڕێوەبەرایەتی‬ ‫سەر بە وەزارەتێک هەبن‪ ،‬هەروەها لەبارەی زیادکردنی وەزارەتی‬ ‫کاروباری ئێزدییەکان هۆشداری دەدەن ئەگەر بێت و وەزارەتێک بۆ‬ ‫ئێزدییەکان تەرخان بکرێت‪ ،‬ئەوا پێکهاتە و ئایینەکانی تریش داوای‬ ‫وەزارەتی جیا دەکەن‪.‬‬ ‫پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستانیش رایدەگەیەنێت‪،‬‬ ‫ئەوە زیاتر بەفیڕۆدانی سەروەت و سامانی واڵتە و‪ ،‬دووبارەکردنەوەی‬ ‫هەڵەکانی پێشووە‪ .‬هەڵسوڕاوێکی گۆڕانیش دەڵێت «تەنها ئەو‬ ‫کەسەی دەبێتە وەزیری وەزارەتەکە سوودی لێوەردەگرێت»‪.‬‬ ‫بۆچی حکومەت داوای زیادکردنی دوو وەزارەتی کردووە؟‬ ‫پێشتر ژمارەی وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێم ‪ ٤١‬وەزارەت بوو‪،‬‬ ‫دواتر بەهۆی جۆرێک لە تێکەاڵوی و نزیکی وەزارەتەکان لە کاری‬ ‫یەکتر‪ ،‬بە بڕیارێک هەندێک وەزارەت یەکخران و ژمارەی وەزارەتەکان‬ ‫کەمکرایەوە بۆ ‪ ١٩‬وەزارەت‪ ،‬ئەوەش جگە لە بوونی چەند دەستگە‬ ‫و فەرمانگەیەک کە هاوشێوەی وەزارەتەکان دەسەاڵتیان هەیە‪،‬‬ ‫ئەگەرچی تائێستا بەشێوەیەکی فەرمی لەبارەی زیادکردنی دوو‬ ‫وەزارەت��ی تر لێدوان ن��ەدراوە‪ ،‬بەاڵم باس دەکرێت کە لە ماوەی‬ ‫داهاتوودا حکومەتی هەرێم لە بەرنامەیەدا دوو وەزارەتی تر زیادبکات‪،‬‬ ‫لە ئەگەری زیادکردنی ژمارەی وەزارەتەکان‪ ،‬دوو بۆچوونی جیاواز‬ ‫هەیە‪ ،‬هەندێکیان پێیان وایە ئەمە بۆ پڕکردنەوەی شوێن و بەفیڕۆدانی‬ ‫سەروەت و سامانە‪ ،‬بەاڵم لەالیەکی تریشەوە هەندێکی تر پێیانوایە‪،‬‬ ‫ئەگەربێت بە پێی پێویست و زیاتر خزمەتکردنی هاواڵتیان ژمارەی‬ ‫وەزارەتەکان زیادبکرێت ئاساییە‪.‬‬ ‫لەوبارەیەوە عومەر عەبدولعەزیز‪ ،‬پەرلەمانتاری یەکگرتوو لە‬

‫رۆژنامەنوسێک‪:‬‬ ‫حکومەت بە زیادکردنی وەزارەت کێشە بۆ‬ ‫خەڵک دروست دەکات‬

‫پەرلەمانی کوردستان‪ ،‬ئەگەرچی زانیاری نەبوو لەسەر ئەوەی چ‬ ‫وەزارەتێک زیاد دەکرێت‪ ،‬بەاڵم بۆ پرس وتی «زیادکردنی هەر‬ ‫پۆستێک کە هاوشێوەی وەزیر دەسەاڵتی هەبێت پێمان شتێکی‬ ‫رۆتینی و زیادەیە و‪ ،‬بەهیچ شێوەیەک لەگەڵی نین»‪ .‬هەروەها‬ ‫لەبارەی هۆکارەکەشیەوە ئەو پەرلەمانتارەی یەکگرتوو وتی‬ ‫«بەهۆیەوە رۆتینی ئیداری زیاد دەکات و‪ ،‬زێتر پەرش و باڵوی‬ ‫بەسەر وەزارەتەکاندا دیار دەکەوێت‪ ،‬ئەوەش بە زیانی هاواڵتیان‬ ‫تەواو دەبێت‪ ،‬جگە لەوەش لە رووی ئابورییەوە بارگرانیەکی زۆر‬ ‫دەخاتە سەر بودجەی هەرێم»‪.‬‬ ‫عومەر عەبدولعەزیز ئەوەیشی وت «ئەگەر زیادکردنی دوو‬ ‫وەزارەت بە پێویست بزانرێت‪ ،‬بەشێوەیەکی تر دەکرێت هاوشێوەی‬ ‫بەڕێوەبەرایەتیەک بخرێتە سەر یەکێک لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان»‪.‬‬ ‫ئاماژەشی بەوەشدا «پێشتر داوامان کردووە ژمارەی وەزارەتەکان‬ ‫لە ‪ ١٩‬ەوە کەمبکرێتەوە‪ ،‬چ جای ئەوەی زیادبکرێت‪ ،‬لە ئەگەری‬ ‫زیادکرنی هەر وەزارەتێک دووبارەکردنەوەی هەڵەکانی پێشووە‪،‬‬ ‫چونکە حکومەتی هەرێم ژم��ارەی وەزارەت��ی لە حکومەتی چین‬ ‫زیاترە»‪.‬‬ ‫عەلی کەریم‪ ،‬چاودێری سیاسی‪ ،‬بڕوای وایە ئەگەر زیادکردنی‬ ‫وەزارەت بەپێی پالنێکی ستراتیژی و خیبرەیەکی بااڵبێت و‪ ،‬کۆمەڵێک‬ ‫ئامانجی دیاریکراوی هەبێت و زیاتر خزمەت بە پرۆسەی ئیداری و‬ ‫گەشەپێدانی کوردستان بکات‪ ،‬زۆر ئاساییە‪ ،‬بەاڵم ئەو دەڵێت «بەدەر‬ ‫ل��ەوەی باسم کرد‪ ،‬زیادبکرێت دەچێتە چوارچێوەی بەفیڕۆدانی‬ ‫سەروەت و سامان و پڕکردنەوەی شوێن بۆ خەڵکانێک»‪.‬‬ ‫هاوژین عومەری رۆژنامەنوس‪ ،‬رەخنە لە حکومەت دەگرێت و‬ ‫دەڵێت «بێ ئەوەی فشارێکی لەسەربێت ژمارەی وەزارەت زیادبکات‬ ‫ئەوە کارەساتە‪ ،‬چونکە حکومەت خۆی توشی داوێک دەکات کە‬ ‫کێشە بۆ پێکهاتەکانی کۆمەڵگا دروست دەکات‪ ،‬بۆیە پێویست ناکات‬ ‫بیر لە زیادکردنی وەزارەت بکرێتەوە»‪.‬‬ ‫برزۆ مەجید‪ ،‬باژێڕوانی هەولێری حزبی گۆڕان‪ ،‬لەروانگەیەکی ترەوە‬ ‫دەڵێت «زۆرێک لە وەزارەتەکان کاری هاوبەش دەکەن و تێکەاڵوییان‬ ‫لە کاری یەکتر هەیە‪ ،‬ئیتر ئەو زیادکرنە لە پای چی؟»‪ .‬هەروەها‬

‫وتیشی «ئێمە داوای چاکسازیمان کردووە‪ ،‬ئیتر بەو حاڵەوە چۆن‬ ‫دەتوانرێت چاکسازی بکرێت» دەڵێت «لەبڕی ئەوە حکومەت بیر لە‬ ‫زیادکردنی داهاتی تاکە کەس بکاتەوە باشترە»‪.‬‬ ‫ئەگەرچی پرس‪ ،‬پەیوەندی بە هەریەک لە محەمەد قەرەداغی‪،‬‬ ‫سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و و دکتۆر کاوە مەحمود‪ ،‬وتەبێژی‬ ‫حکومەتەوە ک��رد‪ ،‬ب��ەاڵم پەیوەندیەکە بەردەست نەبوو‪ ،‬بەاڵم‬ ‫سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە‪،‬‬ ‫زانیارییەکانی پشتڕاستکردۆتەوە و ئاماژەی بەوەداوە‪ ،‬کە ئەگەری‬ ‫زیادبوونی دوو وەزارەتی تر لە ئارادایە‪.‬‬ ‫عەلی کەریم و عومەر عەبدولعەزیز لەسەر ئەوەکۆکن‪ ،‬کە بەهیچ‬ ‫شێوەیەک پێویست ناکات وەزارەتێک بۆ کاروباری ئێزدییەکان‬ ‫دروست بکرێت‪ ،‬چونکە ئێستا لە چوارچێوەی وەزارەتی ئەوقافدا‬ ‫بەڕێوەبەرایەتیەکیان هەیە‪ .‬بۆ وەزارەت���ی ک��اروب��اری رەوەن��دی‬ ‫ک��ورد لە دەرەوە‪ ،‬ئ��ەوەش دەکرێت لە چوارچێوەی وەزارەتێک‬ ‫بەڕێوەبەرایەتیەکی بۆ بکرێتەوە‪.‬‬ ‫هاوژین عومەری رۆژنامەنوس‪ ،‬دەڵێت «ئەگەربێت وەزارەتێک بۆ‬ ‫کاروباری ئێزدییەکان دروست بکرێت‪ ،‬پێشبینی دەکرێت سەرجەم‬ ‫ئاینەکانی تر داوای وەزارەت��ی جیا بکەن و لە وەزارەت��ی ئەوقاف‬ ‫جیاببنەوە»‪.‬‬ ‫زیادکردنی وەزارەت لەبەرژەوەندی کێ دایە؟‬ ‫زیادبوونی ژمارەی وەزارەتەکان‪ ،‬نە لە بەرژەوەندی حکومەتدایە‬ ‫نە لە بەرژەوەندی هاواڵتیاندایە‪ ،‬چونکە ناوی ئەو دوو وەزارەتەی کە‬ ‫باس دەکرێت زیاد ببێت‪ ،‬بەشێوەی بەڕێوەبەرایەتی لە وەزارەتەکانی‬ ‫تردا هەیە‪ ،‬هەر بۆیەش چاودێرانی سیاسیش پێیانوایە زیادکردنی ئەو‬ ‫دوو وەزارەتە تەنها لە بەرژەوەندی ئەو کەسەیە کە دەبێتە وەزیر‪.‬‬ ‫هاوژین و عومەر و برزۆ مەجید‪ ،‬هاوڕان کە تەنها ئەو کەسانەی‬ ‫دەبنە کاربەدەست و وەزیری ئەو وەزارەتانە سوودی لێوەردەگرن‪،‬‬ ‫ئەگەرنا بۆ هاواڵتیان هیچ سوودێکی ئەوتۆی نیە‪.‬‬ ‫برزۆ ئەوەش دەڵێت « هیوادارم ئەو بیرۆکەیەی حکومەت‪ ،‬لە‬ ‫روانگەی ئیش و کار دۆزینەوە نەبێت بۆ هەندێک خەڵک»‪.‬‬

‫پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو‪:‬‬ ‫بەرپرسی باژێڕوانی گۆڕان لە هەولێر‪:‬‬ ‫بەشێک لە وەزارەتەکان جۆرێک لە کاری زیادکردنی هەر پۆستێک کە هاوشێوەی وەزیر‬ ‫دەسەاڵتی هەبێت شتێکی رۆتینی و زیادەیە‬ ‫هاوبەش و تێکەاڵویان تێدایە‬


‫‪6‬‬

‫ژماره‌ ‪165‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2012/10/23‬‬

‫لەدیمانەیەکی تایبەتی هەفتەنامەی پرسدا بەرپرسی پەیوەندییەکانی‬ ‫ب��زووت��ن��ەوەی گ��ۆڕان»ح��ەم��ەت��ۆف��ی��ق ڕەح��ی��م»دوای��ی��ن تێڕوانینی‬ ‫بزووتنەوەکەیان لەسەر کێشەکانی عێراق دەخاتەڕوو‪ .‬هاوکات باس‬ ‫لەهۆکاری دەست لەکارکێشانەوەی ووتەبێژەکەیان دەکات‪ .‬هۆکاری‬ ‫ئەوەی بەردەوامیش لێدوان بۆ ڕاگەیاندنەکان دەدات‪ ،‬دەیگەڕێنێتەوە‬ ‫بۆئەوەی وتەبێژی بزووتنەوەکەیان مۆبایلەکەی دادەخات‪.‬‬ ‫دیمانە‪ :‬پرس‪ ،‬سلێمانی‬

‫حەمە تۆفیق ڕەحیم‪:‬‬

‫من وەکو شاگردی شاهۆ سەعید وابووم‬ ‫پرس‪ :‬قەیرانی عێراق بەردەوامی هەیە‪،‬دوایین خوێندنەوەی‬ ‫بزووتنەوەی گۆڕان بۆ ئەو کێشەو گرفتانە چییە کەئێستا عێراق تێی‬ ‫کەوتووە؟‬ ‫حەمە تۆفیق‪ :‬کێشەکانی عێراق هەروەکوخۆی ماوەتەوەو هیچ‬ ‫گۆڕانکاریەکی تێدا ڕووینەداوە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬الیەنە سیاسیەکانی عێراق چاوەڕێی هاتنەوەی سەرۆک‬ ‫کۆماری عێراق بوون تاکو کێشەکانی عێراق چارەسەر بکات‪ ،‬ئێوە‬ ‫ئەو هەواڵنە چۆن دەبینین؟‬ ‫حەمە تۆفیق‪ :‬جارێ مام جەالل خەریکە و تاکو ئێستاش هیچ‬ ‫ئەنجامێکی نەبووە‪ ،‬بۆیە نازانین چی بەسەر دێت‪ .‬بەپێی میدیاکانیش‬ ‫دەگوترێت کێشە کەوتۆتە ئەو بەرنامەیەی دایناوە بۆ چارەسەر کردنی‬ ‫کێشەکان‪ ،‬بەاڵم ئێمە ئاگاداری وردەکارییەکان نین‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬سەبارەت بەکێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵی‬ ‫بەغداد‪ ،‬دەسەاڵتی کوردی دەڵێت‪ :‬کێشەکانی هەرێم وبەغداد لەسەر‬ ‫مەسەلە نەتەوەییەکانە‪ ،‬ئێوە پێتان وایە کام ال لەسەر هەقە؟‬ ‫حەمە تۆفیق‪ :‬هیچیان لەسەر حەق نین‪ ،‬چونکە مەسەلەکە لەسەر‬ ‫نەوتە و پەیوەندی بەهیچی دیکەوە نییە‪ .‬مەسەلەی پێشمەرگەو مادەی‬ ‫سەدو چل هەموو جارێک وەکو دیکۆرێک بەکار دەهێنن‪،‬تاکو ئێستا‬ ‫دەسەاڵتی هەرێم لەسەر مادەی سەدوچل و پێشمەرگەو کێشەکانی‬ ‫خەڵک کاری نەکردووە‪،‬لەبەغداد زیاتر بایەخ دراوە بەمەسەلەی نەوت‬ ‫و پۆستەکان و دەستکەوتی حیزبایەتی و تایبەتی‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬نوێنەرانی کورد لەبەغداد بایەخ دان بەمەسەلەی نەوت‬ ‫دەگەڕێنەوە بۆ ئ��ەوەی ئەو کێشەیە هەنووکەیەو دەبێت ئێستا‬ ‫چارەسەر بکرێت‪ ،‬ئێوە پێتان وایە ئەو کێشەیە هەنووکەیی نییە؟‬ ‫حەمە تۆفیق‪ :‬کێشەیەکی هەنووکەیی نییە‪ ،‬چونکە بەبێ نەوتی‬ ‫هەرێمیش بودجەیەکی ڕێک و پێک لەبەغدادەوە دێت‪،‬ئەگەریش‬ ‫بێت وبەڕێکی وپێکی دابەش بکرێت و گەندەڵی تێدا نەبێت‪،‬زۆر‬ ‫پێویستیەکی ئەوتۆ نابێت بەنەوتی هەرێم‪،‬نەوتی هەرێمیش داهاتەکەی‬ ‫دیار نییەو نازانین بۆ کوێ دەچێت و نایەتە ناو دەسەاڵتی هەرێم و‬ ‫ئاوەدان کردنی هەرێم‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬الیەنە سیاسیەکانی کوردستان تاچەند کاریان بۆ ئەوە‬ ‫کردووە لەبەغدا خاوەنی یەک گوتار بن؟‬ ‫حەمە تۆفیق‪ :‬کورد یەکگوتاری نییە‪ ،‬چونکە دوو جۆر گوتاری‬

‫کوردی هەیە‪،‬ئێمە لەئۆپۆزسیۆن داوای چاکسازی دەکەین بۆ ئەو‬ ‫مەبەستەش شەش پاکێجمان پێشکەش کردووە‪،‬لەسەر ئەو پاکێجانەش‬ ‫دەتوانین یەک هەڵوێستی دروست بکەین‪ ،‬بەاڵم الیەنەکانی دەسەاڵت‬ ‫هەڵوێستێکی دیکەیان هەیە‪ ،‬هەربۆیەشە یەک هەڵوێستی نییە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬بەاڵم زۆر جار داوای ئەوەدەکرێت با لەو دیو خانەقینەوە‬ ‫کورد یەکگوتاری هەبێت‪ ،‬ئەم داوایە لەئۆپۆزسیۆن دەکرێت‪ ،‬تاچەند‬ ‫بەلۆژیکی دەزانن؟‬ ‫حەمە تۆفیق‪ :‬ئەگەر ئەو شەش پاکێجە جێبەجێ بکرێت‪ ،‬یەکگوتاری‬ ‫دروست دەبێت‪،‬ئێمە ئەو بابەتەمان بەستۆتەوە بەپاکێجەکانەوە‪،‬‬ ‫چونکە ئەگەر لەماڵەکەی خۆتدا ئەو بەرنامەیە جێبەجێ نەکرێت و‬ ‫چاکسازی نەکرێت چۆن دەتوانین لەبەغداد هاوکاریان بکەین‪.‬‬ ‫پ��رس‪ :‬باس ل��ەوە دەکرێت گەنجانی ناو بزووتنەوەی گۆڕان‬ ‫لەبزووتنەوەکە تووڕەن‪ ،‬چۆن لەتووڕەبوونی گەنجانی بزووتنەوەکەتان‬ ‫دەڕوانن؟‬ ‫حەمە تۆفیق‪ :‬باشییەکەی بزووتنەوەکەی ئێمە ئەوەیە خەڵک‬ ‫ئازادە ڕادەرببڕێت‪،‬ملمالنێی نەوەکانیش شتێکی زۆر ئاساییە لەهەموو‬ ‫حیزبێکدا دەبێت‪،‬ئێمەش لێیان قبوڵ دەکەین و بەشتێکی باشی‬ ‫دەزانین‪،‬بەپێچەوانەوەی هەموو حیزبەکانی ترەوە کە کۆمەڵێک‬ ‫یان ستافێک دانراون و خەڵکی دیکە بۆی نییە هیچ هەڵوێستێک و‬ ‫قسەیەکی هەبێت‪،‬لەالی ئێمە ئەوە ئازادە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬بەاڵم ئەم دەنگۆیانە دوای ئەوە گەرمتر بوون کە گۆڕان‬ ‫لەگەڵ پارتی و یەکێتی کۆبویەوەو گەنجیش لەناو شاندی گۆڕاندا‬ ‫بوونی نەبوو‪ ،‬بەڵکوکەسە بەتەمەنەکانی ناو بزووتنەوەکە لەگەڵ‬ ‫هەردوو حیزبدا کۆبونەوە؟‬ ‫حەمە تۆفیق‪ :‬کۆبونەوەکانی گ��ۆڕان لەگەڵ پارتی و یەکێتی‬ ‫لەدووکۆبونەوەو بۆنەی تایبەت بوون‪،‬بەتایبەتیش ئ��ەوەی مام‬ ‫جەالل‪،‬بۆیە بەپێویست زان��را ئەوانەی دەچنە ئەو کۆبونەوەیە‬ ‫ئەوکەسانە بن کەپێشتر کاریان کردووە لەگەڵ ئەو برادەرانەی یەکێتی‬ ‫و مام جەاللدا‪،‬زیاتریش بۆ مەسەلەی بەخێر هێنانەوە بوو‪،‬لەهەمان‬ ‫کاتیشدا مەسائیلی سیاسی باسکرا‪ .‬لەوەی پارتیشدا مەسەلەیەکی‬ ‫تەکنیکی بوو‪،‬ئەوەی ئێستاش باس دەکرێت کە دەڵێن خەڵک توڕەیە‪،‬‬ ‫نازانم ئایا ڕاپرسی کراوە یان خەڵک کۆکراوەتەوە‪ ،‬وا دەڵێن خەڵک‬ ‫توڕەیە‪.‬‬

‫پرس‪ :‬هەر لەو چەند ڕۆژەدا ووتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان(شاهۆ‬ ‫سەعید)دەستی لەکار کێشایەوە‪ ،‬ئەمەش نیگەرانیەکانی گەنجانی‬ ‫ناو گۆڕانی زەقتر کردەوە‪،‬ئایا دەست لەکار کێشانەوەی ئەو تاچەند‬ ‫پەیوەندی بە بەشدارینەکردنی گەنجان و بەشدار نەبوونی خۆی بوو‬ ‫لەکۆبونەوەکان؟‬ ‫حەمە تۆفیق‪ :‬ئەو باسی لەوە کردووە کە دەستلەکار کێشانەوەکەی‬ ‫پەیوەندی بەو بابەتەوە هەبووە‪،‬بەاڵم نەدەبوو دەست لەکار بکێشێتەوە‪،‬‬ ‫چونکە لەهەموو شوێنێکی دنیادا قسەکەر مەرج نییە لە دروستکەری‬ ‫بڕیاری سیاسی بێت‪،‬بۆنموونە قسەکەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا‬ ‫فەرمانبەرێکەو ژوورێکی لەو وەزارەتەدا هەیە‪ ،‬وەزیری دەرەوە دوای‬ ‫ئەنجامدانی کۆبونەوەیەک یان هەرشتێک‪،‬کاغەزێکی دەدەنێ و دەڵێن‬ ‫ئەمەمان گووتوەو ئەمەش لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا بڵی‪،‬بۆیە ووتەبێژ‬ ‫مەرج نییە بەشێک بێت لەدروستکەری بڕیاری سیاسی‪ .‬ئەوکەسەی‬ ‫دەبێتە وتەبێژ دەبێت ئەو قسانە بکات کەپێی دەوترێت نەک ئەو‬ ‫قسانە بکات کەخۆی باوەڕی پێیەتی‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬دەگوترێت تۆ زیاتر لێدوان بۆ ڕاگەیاندنەکان دەدەیت‬ ‫ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر بزووتنەوەی گۆڕان پۆستی وتەبێژی‬ ‫فەرمی بزووتنەوەکەی داوەتە شاهۆ سەعید؟‬ ‫حەمە تۆفیق‪ :‬ئەگەر ئەو تەلەفونەکەی دانەخات‪ ،‬منیش لێدوان‬ ‫نادەم‪،‬من وەکو شاگردێک وابووم الی ئەو ئیش بکەم‪ ،‬ئەو کەی‬ ‫بیویستایە وەاڵمی پەیوەندیەکانی دەدای��ەو هەرکاتیش بیویستایە‬ ‫مۆبایلەکەی دادەخست‪ ،‬بۆیەش ناچاربووم من قسە بکەم‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬تاچەند هەستان بەنزیک بوونەوەی پارتی دیموکراتی‬ ‫کوردستان و هێزە ئیسالمیەکانی هەرێمی کوردستان کردووە؟‬ ‫حەمە تۆفیق‪ :‬ئێمە هەستمان پێ نەکردووە‪،‬ئەگەر کۆبونەوەش‬ ‫بکرێت لەنێوان ئیسالمیەکان و پارتیدا ئەوە دەلیل نییە کە نزیک‬ ‫بوونەوە هەیە یاخود نییە‪ ،‬چونکە دیارە بۆ شتێکی دیاری کراو قسە‬ ‫دەکەن و شتێکی ئاساییە‪.‬‬

‫وتەبێژ بە ویستی خۆی وەاڵمی دەدایە و‬ ‫موبایلی دادەخست‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪165‬‬

‫‪2012/10/23‬‬

‫‪7‬‬

‫لە سلێمانی لە کۆی ‪ 31‬هەزار و ‪ 450‬یەکەی نیشتەجێبوون‪ ،‬تەنیا ‪ 15‬هەزاریان تەواو بوونە‬ ‫راپۆرت‪ :‬زیرەک عەبدولڕەحمان‪ ،‬سلێمانی‬ ‫هەفتەی ڕاب��ردوو بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی سلێمانی‬ ‫ناوی پانزە پڕۆژەی نیشتەجێ بوونی ڕاگەیاند کەهەڵدەستن بەدروستکردنی‬ ‫نزیکەی سیانزە هەزار یەکەلەسنوری پارێزگای سلێمانی‪،‬هاوکات بەڕێوەبەری‬ ‫جێبەجێ کاری بەڕێوەبەرایەتیەکە ڕایدەگەیەنێت لەماوەی ڕابردوودا لەسنوری‬ ‫سلێمانی نزیکەی سی و یەک هە زارو چوارسەد و پەنجا یەکەی نیشتەجێبون‬ ‫دروستکراوە‪ ،‬کە پانزە هەزاریان تەواو بووە‪ .‬ئابوریناسێکیش پێی وایە دەبێت‬ ‫یاسای وەبەرهێنان لەهەرێمی کوردستان هەموار بکرێتەوەو سزا دابنرێت بۆ‬ ‫ئەو کۆمپانیایانەی دروستکردنی یەکە نیشتەجێبوونەکانیان دوادەخەن‪.‬‬ ‫وەبەرهێنانی سلێمانی‪:‬هیچ وەبەرهێنەرێک بۆی نییە پێشەکی پارە‬ ‫لەهاواڵتیان وەربگرێت تاکو ‪ ١٠%‬یەکەکان تەواو نەکات‬ ‫ب��ەڕێ��وەب��ەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی بەوەکالەت»فەرمان‬ ‫غەریب»ڕایگەیاند «لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە الیەن پانزە کۆمپانیای‬ ‫بواری وەبەرهێنانی نیشتەجێبونەوە دوانزە هەزار و هەشت سەد یەکەی‬ ‫نیشتەجێبون دروست دەکرێت‪.‬‬ ‫هاوکات هاواڵتیانیش ئاگادار دەکەینەوە کەوا پارەی خۆیان نەدەن بەهیچ‬ ‫وەبەرهێنێک تاکو ‪ ١٠%‬یەکەکانی تەوا نەکردبێت و دڵنیاش بن لەمۆری‬ ‫وەبەرهێنان لەسەر گرێبەستەکە‪.‬‬ ‫ب��ەردەوام باس لەوەدەکرێت ئەم یەکانە نرخەکانیان گرانەو کەسانی‬ ‫کەم دەرامەت توانای کڕینیان نییە‪،‬سەبارەت بەنرخی یەکەکان و قۆناغی‬ ‫دروستکردنیان بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی ئاشکرایکرد «نرخی‬ ‫تەواوی یەکەکان بەپێی کوالێتی پڕۆژەکان دانراون نرخەکانیشیان لە الیەن‬ ‫لیژنەی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە هەڵسەنگێندراوە‪ ،‬هاواڵتیانی کرێنشین دەتوانن‬ ‫لێی سود مەند ببن‪،‬ئەم پڕۆژانەی ئێستاش هەریەکەیان قۆناغێکی تەواو بووە‬ ‫بەجۆرێک کە لە‪ ١٠%‬دەست پێدەکات تاکو‪.»٣٠%‬‬ ‫ئاشکرای کرد لەم پڕۆژانەدا خانوی تێدایە نرخەکەی چل هەزار و نۆسەد‬ ‫دۆالرە کەدەکاتە چواردەفتەرەو نەوەد وەرەقە‪.‬‬ ‫«فەرمان غەریب»هۆکاری دواکەوتنی دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێ‬ ‫بوون دەگەڕێنێتەوە بۆ بڕیارێکی ئەنجومەنی بااڵی وەبەرهێنان کە پێدانی‬ ‫مۆڵەتیان بەپڕۆژە وەبەرهێنانیەکان وەستاندوەو دەڵێت «دواکەوتنی‬ ‫دروستکردنی پڕۆژەکانی نیشتەجێ کردن دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارێکی ئەنجومەنی‬ ‫بااڵی وەبەرهێنان کەتیایدا پێدانی مۆڵەتی بە پ��ڕۆژە وەبەرهێنانەکان‬ ‫ڕاگرتووە‪،‬ئینجا ئەگەر پڕۆژەکە لەهەر قۆناغێکدا بووبێت»‪.‬‬ ‫زۆر جار لەناوەڕاستی پڕۆژەکانی نیشتەجێ کردندا زەوی بۆ ئەو کۆمپانیایە‬ ‫زیاد دەکرێت کە هەڵدەستێت بۆ دروستکردنی یەکەکان لەوەاڵمی ئەمەشدا‬ ‫بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی دەڵێت «زەوی زیادکردن بۆ هەرپڕۆژەیەک‬ ‫لەپڕۆژەکان پەیوەندی بەئێمەوە نییە هێندەی پەیوەندی بەشارەوانی و‬ ‫ماستەر پالنی شارەکەوەهەیە‪،‬ئەوانن کەبڕیا ردەدەن ئەو زەویە چۆن بخەنە‬ ‫سەر پڕۆژەکە»‪.‬‬ ‫فەرمان غەریب بە ڕاشکاوی باس لەوە دەکات وەبەرهێنەرێک داوایەکی‬ ‫پێشکەش کردوە بۆشارەوانی و داوای زەویەکی کردوە ئەوانیش بۆ ئێمەیان‬ ‫ناردوە کە بیکەین بە پڕۆژەی وەبەرهێنان‪ ،‬بەاڵم ئێمە ناردومانەتەوە بۆ‬ ‫شارەوانی و دەڵێن کە زەویەکە بۆ دارستان و سەوزایی چاکەو بۆ نیشتەجێ‬ ‫بوون نابێت‪ ،‬ئەوان جارێکی دیکە بۆیان ناردوینەتەوەو دەڵێت دەبێت بکرێت‬ ‫بە شوێنی نیشتەجێ کردن»‪.‬‬ ‫بەڕێوەبەری جێبەجێ کار لەبەڕێوەبەرێتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی‪:‬‬ ‫لەپڕۆژەکانماندا هاواڵتی یەک جار سوود مەند دەبێت‬ ‫سەبارەت بەژمارەی ئەو مۆڵەتانەی تاکو ئێستا دراوە بە کۆمپانیاکان‬ ‫بەمەبەستی دروس��ت کردنی یەکەی نیشتەجێ بوون لەشاری سلێمانی‪،‬‬ ‫بەڕێوەبەری جێبەجێ کار لەبەڕێوەبەرێتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی»عەزیز‬ ‫سەعید» بەهەفتەنامەی پرسی ڕاگەیاند «تاکو ئێستا کۆی ئەوانەی لەسلێمانی‬ ‫مۆڵەتیان وەرگرتوە ژمارەیان شەست پڕۆژەیە‪ ،‬لەو ژمارەیەش لەڕابردوودا‬ ‫پێنج پڕۆژەیان لەدەزگای وەبەرهێنان وەرگیراوەو سی وپێنجیان لەدەستەی‬ ‫وەبەرهێنان دراوە‪ ،‬ئەوەی ماویتەشەوە بیست پڕۆژەیەو لەالیەن وەبەرهێنانی‬ ‫سلێمانیەوەمۆڵەتیان پێدراوە»‪.‬‬ ‫«عەزیز سەعید»ئاشکرای دەکات بەپێی ئەو مۆڵەتانە دەبێت سی و یەک‬ ‫هەزار و چوارسەدو پەنجا نیشتەجێ بوون دروست بکرێت و تاکو ئێستاش‬ ‫نزیکەی پانزە هەزار یەکە کارەکانیان کۆتاییان پێهاتووە و خەڵک تیایدا‬ ‫نیشتەجێ بووە‪،‬لەو ژمارەیەش نۆهەزار و حەوت سەد و سیانزە یەکەیان‬ ‫سندوقی نیشتەجێ بوون گرتویەتیەوە»‪.‬‬ ‫عەزیز سەعید ئەوەشی خستەڕوو کە یاسا ڕێگر نییە لەبەردەم هەرکەسێک‬ ‫کە دەیەوێت چەند یەکەی نیشتەجێ بوون بکڕێت‪ ،‬بەاڵم لەدوا ڕێنمایی ئێمەدا‬ ‫هاتووە لەپڕۆژەکانی ئێمەدا دەبێت هەرکەسێک یەک یەکەی نیشتەجێبوون‬ ‫بکرێت ئینجا ئەو کەسە سەرمایەدار بێت یان هەژار بێت‪.‬‬

‫یەکێک لەکۆمپانیاکانی بەشدار بوو‪ :‬یەکەکانی ئێمە هەرزانترین نرخی‬ ‫هەیە‬ ‫یەکێک لەکۆمپانیا وەبەرهێنەرەکانی بواری خانوبەرە بەناوی «نەخشە»کە‬ ‫بەشداری کردووە لەدروستکردنی ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێ بوون سەبارەت‬ ‫بەنرخ و جۆریەتی ئەو یەکە نیشتەجێبونانەی دروستی دەکات‪ ،‬دەڵێت‬ ‫«یەکەکانی ئێمە لەدووبەش پێک دێت‪،‬یەکەمیان خانووە نرخەکانیان بۆ‬ ‫هەر دانەیەک چل و نۆ هەزار وپێنج سەد دۆالرە‪،‬دووەمیشیان پێک دێت لە‬ ‫شووقەو نرخی هەر یەکێکیانیش بریتیە لە سی و نۆ هەراز و پێنج سەد‬ ‫دۆالر‪ ،‬لەڕووی جۆریەتیەوە مام ناوەندەو بۆ ئەو کەسانەیە کەتوانای داراییان‬ ‫کەمە‪،‬تەنها بۆ ئەو کەسانەیە هیچ زەویەکیان نییە و لە خانووی کرێدان‬ ‫و ناتوانن یەکەیەک بکڕن کە نرخەکەی بەرز بێت‪ ،‬ئەوەی ئێمە هەوڵێکە‬ ‫بۆئەوەی ئەو کەسانە لەکرێچیەتی ڕزگاریان ببێت و بچنە شوێنێکەوە تێیدا‬ ‫ئارام ببنەوە»‪.‬‬ ‫پڕۆژەکانی دیکەی کۆمپانیاکانی دیکە نرخەکانیان بەرزەو تەنها بۆ ئەو‬ ‫کەسانە دەبێت کە پارەیەکی زۆریان هەیە»‪.‬‬ ‫سەبارەت بەجیاوازی نرخی یەکەکانی کۆمپانیای نەخشە لەگەڵ ئەوانی‬ ‫دیکە «شێخ کامیل»بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەخشە ڕوونی دەکاتەوە‬ ‫«هەر کۆمپانیایەک کاتێک یەکە دروست دەکات دەبێت کەڵکی ئابووری‬ ‫پێشکەش بەدەزگای وەبەرهێنان بکات‪،‬ئەو جۆرانەی ئێمە بەوە ناسراوە کەوا‬ ‫تێچووەکانیان نزمەو دەبێت لەخوار پەنجا هەزار دۆالرەوە بێت‪ ،‬ئینجا ئەگەر‬ ‫شوقە بێت یاخود خانوو بێت‪ ،‬هەر بۆیە جیاوازیەکی زۆر دەبینرێت لەنێوان‬ ‫نرخی ئەو یەکانەی ئێمە دروستی دەکەین لەگەڵ ئەوانەی کۆمپانیاکانی دیکە‬ ‫دروستی دەکەن‪ ،‬بۆیە نرخەکان الی ئێمە کەمترین نرخە»‪.‬‬ ‫«شێخ کامیل»بەتوندی ڕەخنە لەو کەسانە دەگرێت کە هەڵدەستن‬ ‫بەکڕینەوەی یەکەکانی نیشتەجێبوون و دواتر فرۆشتنەوەیان و بەکاری‬ ‫بازرگانی دەزانێت لەم بارەیەشەوە دەڵێت «مەبەستی ئەو کەسە ئەوەنییە‬ ‫لەکرێ نشینی ڕزگاری ببێت‪ ،‬بەڵکو کردویەتی بە بازرگانیەک بۆخۆی و‬ ‫دەچێتن چەند دانەیەک دەکڕێت و دواتریش بەنرخێکی گرانتر و بەشێوەی‬ ‫جیاجیا دەیفرۆشێتەوە»‪.‬‬ ‫سەبارەت بەدواکەوتنی دروس��ت کردنی یەکەکانی نیشتەجێ بوون‬ ‫بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەخشە دەڵیت «زۆر جار دەگوترێت پڕۆژەیەک‬ ‫بەدووساڵ تەواو دەکرێت مەبەست لەدووساڵ کارکردنە ودەبێت هەموو‬ ‫پشووە فەرمیەکان و کاتی باران بگەڕێنیتەوە بۆ کۆمپانیاکە لەو حاڵەتەشدا‬ ‫لەماوەی یەکساڵدا سێ تاچوار مانگ دەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیاکە»‪.‬‬ ‫شارەزایەکی ب��واری ئابووری‪:‬دەبێت یاسای وەبەرهێنان لەهەرێمی‬ ‫کوردستان هەموار بکرێتەوە‬ ‫«هێمن مەحمود شارەزای بواری ئابووری پێی وایە ئەو یەکە نیشتەجێ‬ ‫بوونانەی تاکو ئێستا دروس��ت ک��راون نەیتوانیوە چارەسەری ڕیشەیی‬ ‫نیشتەجێ بوون بکات لەهەرێمی کوردستان‪ ،‬ئەمەش بەشێکی دەگەڕێتەوە‬ ‫بۆ نەبوونی بەرنامەو پالنی باش لەالیەن حکومەت‪.‬‬ ‫سەبارەت بەنرخی ئەو یەکانەش شارەزاکەی بواری ئابووری دەڵێت‬ ‫«بەشێکی زۆری ئەوانەی یەکەی نیشتەجێ بوونیان نییە‪،‬فەرمانبەری‬ ‫حکومەتی هەرێمن و مووچەکانیان سنوردارە‪ ،‬بۆیە بەو مووچەیەی هەیانە‬ ‫ناتوانن سودمەند بن لەو یەکانە‪ ،‬بەو پێیەی نرخی ئەو یەکە نیشتەجێ‬ ‫بوونانە بەرزەو هەموو کەسێکیش ناتوانێت لێی سوود مەند ببێت»‪.‬‬ ‫هێمن مەحمود ئەوەش دەخاتە ڕوو «یاسای وەبەرهێنان لەهەرێمی‬ ‫کوردستان پێویستی بەهەموارکردنەوە هەیە بەشێوەیەک کە لەئەگەری‬ ‫دواکەوتنی دروست کردنی یەکەکان ئەو کۆمپانیایە سزابدرێت و مافی‬ ‫هاواڵتیان قەرەبوو بکاتەوە‪،‬چونکە ئەگەر سزانەبێت بۆ خاوەن کۆمپانیاکان‬ ‫ئەوا ئەوانیش خەمسارد دەبن لەوەی لەکاتی خۆی یەکەکان دروست بکات»‪.‬‬ ‫شارەزاکەی بواری ئابووری ئەوەش دەخاتە ڕوو «دەبێت هەل بدرێت بەو‬ ‫کۆمپانیایانەی پڕۆژە پێشکەش دەکەن و نرخی یەکەکانیان بەجۆرێکە کە‬ ‫هاواڵتیانی کەم دەرامەت دەتوانن سوودمەند بن لێی»‪.‬‬

‫ناوی کۆمپانیا و جۆری پرۆژەکان و نرخەکانیان‬ ‫‪ :١‬پڕۆژەی شاری ڕۆشنبیران‪ ،‬لەالیەن کۆمپانیای ژاکۆ و بەربیان و‬ ‫ئەحمەد حاجی حسێن‪ ،‬جێبەجێ دەکرێت و نرخی هەرشوقەیەکیش بریتییە‬ ‫لە نەوەدو سێ هەزار و سەدو چل و حەوت دۆالر‪.‬‬ ‫‪ :٢‬پڕۆژەی چوارچرای نوێ لەالیەن کۆمپانیای ڕائدە التعمیر جێبەجێ‬ ‫دەکرێت‪ ،‬نرخی خانووەکانیش لە ‪ ١٠٢‬هەزار دۆالرەوە تاکو ‪ ٤٠٦‬هەزار و سێ‬ ‫سەدو نەوەدو حەوت هەزار دۆالرە‪.‬‬ ‫‪ :٣‬پڕۆژەی النە سیتی‪ ،‬لەشاری هەڵەبجەی تازە لەالیەن کۆمپانیای‬ ‫ڕووناکی شارەوە جێبەجێ دەکرێت‪ ،‬نرخی خانووەکانیش لە ‪٦٦.٨٦٦.٠٠٠‬‬ ‫دینارەوە تاکو‪٦٧٤٦٦٠٠٠‬ــە‪.‬‬ ‫‪ :٤‬پڕۆژەی شاری سپی‪ ،‬لەشاری سلێمانی لەالیەن کۆمپانیای بەختیار‬ ‫ئەحمەد جێبەجێ دەکرێت‪ ،‬نرخی خانووەکانیش لە ‪ ١١٢.٢٥٨.٣٩٢‬دەست‬ ‫پێدەکات ‪ ‬تاکو ‪ ٣١٢٥٦٩٥٢٠‬دینار‪.‬‬ ‫‪ :٥‬پ��ڕٶژەی شاری نموونەیی‪ ،‬لەالیەن کۆمپانیای ڕۆژی نوێ و سبح‬ ‫لەشاری سلێمانی جێبەجێ دەکرێت‪ ،‬نرخی خانووەکانیشی چوار هەزار و‬ ‫دووسەدو‪ ‬هەشتا دۆالرە‪.‬‬ ‫‪ :٦‬پڕۆژەی شاهێن ستی‪ ،‬لەالیەن کۆمپانیای گرانتۆر لەشاری سلێمانی‬ ‫جێبەجێ دەکرێت‪ ،‬نرخی خانوەکانیشی ‪ ١٠٦.٦٠٧.١٦٩‬دینارو شوقەکانیش‬ ‫‪ ٧٣.٠٩١.٨٧٢‬دینارە‪.‬‬ ‫‪ :٧‬پڕۆژەی شاری دەروازەی نیشتەجێ‪ ،‬لە الیەن کۆمپانیای دەروازەوە‬ ‫جێبەجێ دەکرێت لەشاری سلێمانی‪،‬نرخی ڤێالکانیش ‪ ٢٧٤٠٠٠‬دۆالرە و‬ ‫خانووەکانیش‪ ١٧٩.١٤٠‬دۆالرە‪.‬‬ ‫‪ :٨‬پ��ڕٶژەی ڕزگ��ار ستی‪ ،‬لەالیەن کۆمەڵەی داکۆکی کردن لەمافی‬ ‫کرێنشینان و کۆمپانیای نەخشە لەشاری سلێمانی جێبەجێ دەکرێت‪ ،‬نرخی‬ ‫خانووەکان بریتییە لە چل و نۆهەزار و پێنج سەد دۆالر و‪ ،‬شوقەکانیش‬ ‫سی و نۆهەزار پێنج سەد دۆالرە‪.‬‬ ‫‪ :٩‬پڕۆژەی ژیان‪ ،‬لەالیەن کۆمپانیای ژینۆ جێبەجێ دەکرێت لەشاری‬ ‫سلێمانی‪ ،‬نرخی خانووەکانیش بریتییە لە پێنج سەدو نەوەد هەزار و نەوەدو‬ ‫دوو دۆالر‪.‬‬ ‫‪ :١٠‬پڕٶژەی ئارۆ ستی‪ ،‬لەالیەن کۆمپانیای شڤان جێبەجێ دەکرێت‬ ‫لەشاری سلێمانی‪ ،‬نرخی خانووەکانیش ‪ ١٢٢‬ه��ەزارو‪ ٢٧٦‬دۆالر و نرخی‬ ‫شوقەکانیش تاکو ئێستا دیاری نەکراوە‪.‬‬ ‫‪ :١١‬پڕۆژەی قەاڵدزێ سیتی‪ ،‬لەالیەن کۆمپانیای هەڵکەوت و باوەڕدار‬ ‫لە شارۆچکەی قەاڵدزێ دروست دەکرێت‪ ،‬نرخی خانووەکانیش بریتییە لە‬ ‫‪ ٧٢.٠٠٠.٠٠٠‬ملیۆن دینار‪.‬‬ ‫‪ :١٢‬پ��ڕۆژەی سەیران سیتی‪ ،‬لەالیەن کۆمپانیای حەقی ئیسماعیل‬ ‫جیبەجێ دەکرێت لەشاری سلێمانی‪ ،‬نرخی خانوەکانیش‪ ‬نەوەدەو سێ‬ ‫هەزار و چوارسەدو بیست و هەشت دۆالرە و نرخی شوقەکانیشی ‪ ٦٦‬هەزار‬ ‫و حەوت سەدو نەوەدو یەک دۆالرە‪.‬‬ ‫‪ :١٢‬پڕۆژەی ڕانیەی نوێ‪ ،‬لەالیەن کۆمپانیای ڕەسەنی نوێ لەقەزای‬ ‫ڕانیە جێبەجێ دەکرێت‪ ،‬نرخی خانوەکانیش شەست و نۆهەزار و حەوت‬ ‫سەد دۆالرە‪.‬‬ ‫‪ :١٣‬پڕۆژەی فراوانکردنی بناری گۆیژە‪ ،‬لەالیەن‪ ‬کۆمپانیای هونەر عومەر‬ ‫جێبەجێ دەکرێت‪ ‬لەشاری سلێمانی‪ ،‬نرخی شووقەکانی بریتییە لە شەست‬ ‫هەزار دۆالر و خانووەکانیشی‪ ‬حەفتا و پێنج هەزار دۆالرەو ڤێالکانیشی‬ ‫دووسەدو شەست هەزار دۆالرە‪.‬‬ ‫‪ :١٤‬پڕۆژەی فراوانکردنی شاری گۆیژە‪ ،‬لەالیەن کۆمپانیای کامەران‬ ‫محەمەد لەشاری سلێمانی جێبەجێ دەکرێت‪ ،‬نرخی شووقەکانیش بریتیە‬ ‫لەسەدو پەنجا هەزار دۆالر‪.‬‬


‫‪8‬‬

‫ژماره‌ ‪165‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2012/10/23‬‬

‫مستەفا ئوسو‪ ،‬سکرتێری حزبی پارتی ئازادی کورد لە سوریا‪ ،‬لە‬ ‫دیدارێکی تایبەتدا لەگەڵ هەفتەنامەی پرس‪ ،‬تیشکدەخاتە سەر بارودۆخی‬ ‫سوریا بە تایبەت دوای روخانی رژێمەکەی ئەسەد و رایدەگەیەنێت‬ ‫«فیدڕاڵیەت باشترین چارەسەرە بۆ پرسی کورد لە کوردستانی سوریا»‪.‬‬ ‫هەروەها دەرب��ارەی ئەو دەنگۆیەی کە دەوترێت حزبەکانی باشور و‬ ‫باکور دەست لە کاروباری ناوخۆی رۆژئ��اوای کوردستان وەردەدەن‪،‬‬ ‫ناوبراو دەڵێت «بزووتنەوەی سیاسیی لە کوردستانی سووریا خاوەن‬ ‫پەیوەندییەکی هاوکاری و لێکتێگەیشتن و هەماهەنگە لەگەڵ حیزبە‬ ‫کوردییەکان لە باکور و باشووری کوردستان‪ ،‬ئەوەش لەسەر بنەمای‬ ‫رێزگرتنی تایبەتمەندی هەموو پارچەیەکی کوردستان و دەستێوەرنەدان‬ ‫لە کاروباری پارچەکانی ترە»‪ .‬هەروەها ناشیشارێتەوە کە لە ئێستادا‬ ‫بارودۆخی ئاوارە کوردەکانی سوریا لە کوردستان خراپە و داوا دەکات‬ ‫حکومەت ئاوڕییان لێبداتەوە و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیان بۆ‬ ‫دابین بکات‪.‬‬ ‫دیدار‪ :‬توانا شێخانی‬

‫مستەفا ئوسو‪ ،‬سکرتێری پارتی ئازادی کورد لە سوریا‪ ،‬بۆ پرس‪:‬‬

‫فیدرالیەت باشترین چارەسەرە بۆ پرسی کورد لە کوردستانی سووریا‬ ‫پرس‪ :‬پێشبینی دەکەیت‪ ،‬بەم زووانە رژێمەکەی ئەسەد لە ناو بچێت؟‬ ‫ئوسو‪ :‬بێگومان‪ ،‬دوا جار چارەنووسی رێژیم رووخاندنە‪ ،‬چونکە‬ ‫رێژیمێک کە گەلی خۆی بەشێوەیەکی دڕندانە دەک��وژێ ناتوانێ لە‬ ‫حوکمدا بەردەوام بێت‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬پێتوایە بە لە ناوچونی رژێمەکەی ئەسەد‪ ،‬دۆزی کورد لەو‬ ‫واڵتە گۆڕانی بەسەردا بێت و بەرەو باش بوون بڕوات؟‬ ‫ئوسو‪ :‬بەتەئکید‪ ،‬چارەنووسی گەلی کورد لە سووریا دوای روخانی‬ ‫رێژیم زۆر باشتر دەبێت‪ ،‬چونکە ئەم رێژیمە تۆلیتارییەی کە ئێستا‬ ‫دەسەاڵتدارییەتی بەدەستەوە گرتووە‪ ،‬گەلی کورد لە کوردستانی سووریا‬ ‫لە هەموو مافەکانی نیشتیمانی دیموکراتی و نەتەوەیی رەوا بێبەش‬ ‫کردووە و هەروەها سیاسەتی شۆڤینی و نەژادپەرستی و رێوشوێنی‬ ‫نائاسایی دژی پەیڕەو کردووە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬هەروەک ئاگادارین زیاتر شۆڕشەکان لەو ناوچانانەیە کە زیاتر‬ ‫کوردی لێ نیشتەجێیە‪ ،‬ئەمە بۆچی؟‬ ‫ئوسو‪ :‬شۆڕش لە سەرانسەری شار و شاروچکەکانی سووریا بەرپابووە‬ ‫و گەلی کورد لە کوردستانی سووریا لە سەرەتای بەرپابوونی شۆڕەش‬ ‫لە ‪١٥‬ی ئاداری ساڵی رابردوو‪ ،‬لەم شۆڕەشەدا بەشدارە و بەڵگە لەسەر‬ ‫ئەمەش ئەو خۆپێشاندانە سەرتاسەریانەیە کە لە ناوچە کوردنشینەکان‬ ‫بەرێوە دەچن‪.‬‬

‫کوردستان بەتایبەت و بۆ عێراق بەگشتی بەدی هاتوونە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬زۆرجار رەخنە لە حزبە کوردییەکانی سوریا دەگیرێت‪ ،‬دەوترێت‬ ‫لە ناوخۆدا یەکگرتوو نین و جۆرێک لە پەرتەوازەییان پێوەدیارە؟‬ ‫ئوسو‪ :‬هەندێک بۆچوون و ئاراستەی جیاواز لە ناو الیەنەکانی‬ ‫بزووتنەوەی سیاسی کورد لە کوردستانی سووریادا هەیە و دوای‬ ‫دامەزراندنی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا لە ‪٢٠١١/١٠/٢٦‬‬ ‫کە ‪ ١٦‬حیزبی سیاسی و چەندین رێکخراوی گەنجان و شۆڕشگێران و‬ ‫کەسایەتی سەربەخۆ لەخۆ دەگرێ‪ ،‬توانیمان ئەو جیاوازیانە دەرباز‬ ‫بکەین‪ ،‬هاوکات رێکەوتنی هەولێری نێوان ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد‬ ‫و ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستانیش هەیە‪ ،‬بۆیە ئێمە لە گەیشتن‬ ‫بە هەڵوێستێکی یەکگرتووی کوردی و دۆزینەوەی مەرجعیەتێک بۆ گەلی‬ ‫کورد لە سووریا نێزیک دەبینەوە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬هاوکات دەوترێت‪ ،‬هەندێکیان لە حزبە کوردییەکانی سوریا‪،‬‬ ‫لەالیەن هەندێک حزب لە باشور و رۆژهەاڵت و باکور ئاڕاستە دەکرێن‪،‬‬ ‫ئەو قساتە تاچ رادەیەک راستە؟‬ ‫ئوسو‪ :‬ئەم دەنگۆیانە هیچ بنەمایەکیان نییە‪ ،‬بزووتنەوەی سیاسیی‬ ‫لە کوردستانی سووریا خاوەن پەیوەندییەکی هاوکاری و لێکتێگەیشتن‬ ‫و هەماهەنگە لەگەل حیزبە کوردییەکان لە باکور و باشووری کوردستان‬ ‫کە لەسەر بنەمای رێزگرتنی تایبەتمەندی هەموو پارچەیەکی کوردستان‬ ‫و دەستێوەرنەدان لە کاروباری پارچەکانی ترە‪.‬‬

‫پرس‪ :‬پێتوایە ئەو دەسەاڵتەی دوای ئەسەد دێتە سەر حوکم‪ ،‬دان‬ ‫بە مافەکانی کورددا بنێت؟‬ ‫ئوسو‪ :‬هیچ کەس و الیەنێکی خاوەن دەسەاڵت و هێز ناتوانێ سووریا‬ ‫بگەرێنێتەوە بۆ پێش ‪١٥‬ی ئاداری ‪ ،٢٠١١‬سەردەمی دیکتاتۆریەت و‬ ‫رێژیمە سەرکوتکارەکان و تاکڕەوی لە دەسەاڵتدا نەماوە‪ ،‬پاشەرۆژ‬ ‫بۆ فرەالیەنی و هاوبەشی و دانپێدان بە بەرامبەری جیاوازە و لەم‬ ‫سونگەشەوە پاشەرۆژ بۆ سووریا نابێ بەبێ ئەوەی هەنگاو بەرەو ئەو‬ ‫ئاراستەیە بنێ و دانپێدان بە فرەالیەنی و تایبەتمەندی نەتەوەیی و‬ ‫دابینکردنی هەموو مافێکی پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سووریا بکات‪.‬‬

‫پرس‪ :‬ئێوە وەک حزبێکی کوردی سوریا‪ ،‬پەیوەندیتان لەگەڵ حزبە‬ ‫کوردییەکانی باشور چۆنە‪ ،‬ئایا تاچ رادەیەک هاوکاری کردوون؟‬ ‫ئوسو‪ :‬پەیوەندییەکانمان لەگەل زۆربەی حیزبە کوردستانییەکان لە‬ ‫کوردستانی عێراق باشن و بەتایبەت هەردوو حیزبی سەرەکی پارتی‬ ‫دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان‪ ،‬ئەم حیزبانەش‬ ‫لە سونگەی هەستی نەتەوەیی و کوردایەتی پشتگێری لە پرسی گەلی‬ ‫کورد لە کوردستانی سووریا دەکەن و بەسوپاسەوە لە بوارە جیاجیاکاندا‬ ‫پشتگیری سیاسیمان دەکەن‪.‬‬

‫پرس‪ :‬چاودێران پێشبینی ئەوەدەکەن‪ ،‬کە کوردەکانی سوریاش‬ ‫هەرێمێک هاوشێوەی هەرێمی کوردستان بۆخۆیان رابگەیەنن‪ ،‬ئێوە چی‬ ‫دەڵێن؟‬ ‫ئوسو‪ :‬ئێمە وەکو پارتی ئازادی کورد لە سووریا بڕوامان وایە کە‬ ‫فیدرالیەت باشترین چارەسەرە بۆ پرسی کورد لە کوردستانی سووریا‪،‬‬ ‫چونکە ئەم سیستەمە لە چەندین واڵتی فرەنەتەوە سەرکەوتنی بەدەست‬ ‫هێناوە‪ ،‬هەروەها لە هەرێمی کوردستانی عێراقیش سەرکەوتنێکی‬ ‫گەورەی بەدەست خستووە کە تێیدا دەستکەوتی گەورە بۆ هەرێمی‬

‫پرس‪ :‬بارودۆخی ئاوارەکانی کوردی سوریا لە هەرێمی کوردستان‬ ‫چۆن دەبینی‪ ،‬یاخود داواکاریتان چیە؟‬ ‫ئوسو‪ :‬بارودۆخی پەنابەرانی کوردی سووریا لە کوردستانی عێراق‬ ‫زۆر خراپە‪ ،‬ئەوان لە خزمەتگوزاری سەرەکی بێ بەشن و پەراوێز خراون‬ ‫و هەروەها رووب��ەرووی مامەڵەیەکی خراپ دەبنەوە بەتایبەت لە ناو‬ ‫کەمپدا‪ ،‬بۆیە پێویستە حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر بایەخ بە‬ ‫بارودۆخ و داوا مرۆڤایەتییەکانیان بدات و خزمەتگوزارییەکان لە ناو‬ ‫کەمپدا باشتر بکات‪.‬‬

‫پرس‪ :‬بە ژمارە التانە کە تائێستا چەند هاواڵتی کورد شەهید بووە؟‬ ‫ئوسو‪ :‬گەلی کورد چەندین شەهیدی لە شۆرشی سووریادا پێشکێش‬ ‫کردووە‪ ،‬لەنێویاندا سەرکردەی دیاری بزووتنەوەی سیاسیی کورد لە‬ ‫سووریا هەنە وەکو شەهید مەشعەل تەمۆ و شەهید نەسرەدین برهەک و‬ ‫شەهید دکتۆر شێرزاد رەشید و شەهید مەحموود والی (باوکی جاندی)‬ ‫ئەندامی کۆمیتەی ناوچەیی پارتیمان و چەندین کەسی تر‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئامارەک ووردی لەبارەی شەهیدانی کورد لە سووریا نییە‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬لە ئێستادا دەبینین لەو واڵتانەی کە بەهاری عەرەبی تێدا‬ ‫سەری هەڵداوە ئیخوانەکان هاتونەتە سەر دەسەاڵت‪ ،‬ئایا پێتوایە لە‬ ‫سوریاش بەهەمان شێوەی واڵتانی تر ئیخوانەکان بێنە سەر دەسەاڵت؟‬ ‫ئوسو‪ :‬دیموکراسیەت و سندوقی هەڵبژاردن هەردووکیان بڕیار دەدەن‬ ‫کێ حوکمی سووریای پاشەرۆژ دەکات‪ ،‬بەاڵم لەو بڕوایەدام کە هیچ‬ ‫پاشەرۆژێک بۆ سووریا نییە بەبێ فرەالیەنی و هاوبەشی و رێزگرتن لە‬ ‫مافەکانی هەموو نەتەوە و ئایین و مەزهەبەکان لە سووریا لە سایەی‬ ‫دەوڵەتێکی المەرکەزیدا‪.‬‬ ‫پرس‪ :‬پێتوایە شۆرشی گەلی سوریا بەرامبەر رژێمەکەی ئەسەد‬ ‫درێ��ژەی کێشابێت‪ ،‬چونکە شۆڕشی گەلی لیبیا و میسر و تونس‬ ‫ئەوەندەی نەخایەند؟‬ ‫ئوسو‪ :‬بەتەئکیدەوە شۆرشی سووریا زۆری خایاند بەهۆی چەندین‬ ‫هۆکاری پەیوەست بەرێکنەکەوتنی ئەندامانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی‬ ‫و بەهۆی پێگەی جیۆسیاسیی گرنگی سووریا‪ ،‬سەرباری نەگەیشتنی‬ ‫ئۆپۆزسیۆنی سیاسی سووریا بەرێکەوتنێک لەبارەی قۆناغی گواستنەوە‬ ‫لە سووریای نوێ‪.‬‬

‫بارودۆخی ئاوارەکانی کوردەکانی سوریا لە‬ ‫کوردستان زۆرخراپە‪ ،‬پێویستە حکومەت‬ ‫ئاوڕیان لێبداتەوە‬ ‫دیموکراسیەت و سندووقی هەڵبژاردن‪،‬‬ ‫بڕیاردەدەن کێ حوکمی سووریای پاشەرۆژ‬ ‫دەکات‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪165‬‬

‫‪2012/10/23‬‬

‫‪9‬‬

‫ناحیەی دارەت��وو یەکێکە لەو ناحیانەی سەربەقەزای دەشتی‬ ‫هەولێرە‪ ،‬ئەم ناحیەیە لە شەش گەڕەک و ‪ ١٩‬گوند پێک دێت و ژمارەی‬ ‫دانیشتوانی نزیکەی ‪ ٦٥‬هەزار کەس دەبێت‪ ،‬رۆژ لە دوای رۆژ رێژەی‬ ‫دانیشتوانی زۆرتر دەبێت و پێویستی بە خزمەتگوزاری زیاترە‪ ،‬بۆ‬ ‫ئەم مەبەستە سەربەست تۆفیق بەرێوەبەری ناحیەی دارەتوو لەبارەی‬ ‫کەموکوڕیەکان و ئەنجامدانی پرۆژەکان بۆ پرس دوا ‪.‬‬ ‫دیمانە ‪ :‬تریفە ئازاد‬

‫سەربەست تۆفیق بەرێوبەری ناحیەی دارەتوو‪:‬‬

‫گلەییمان لە وەزارەتەکانی شارەوانی و تەندروستییە کە وەک پێویست‬ ‫نەیانتوانیوە خزمەت بە خەڵکی قەزاو ناحیەکان بکەن‬ ‫پ‪/‬لە رووی تەندروستیەوە کێشەی زۆر هەیە لە سنوری‬ ‫ناحیەی دارەتوو‪ ،‬ئەو بنکە تەندروستیانەی کە هەنە بەپێی‬ ‫رێژەی دانیشتوان کەمە ئایا وەزارەت��ی تەندروستی بڕیاری‬ ‫دروستکردنی نەخۆشخانەی نەداوە؟‬ ‫و‪/‬تاوەکو ئێستا لە سنوری ناحیەی دارەتوو سێ بنکەی‬ ‫تەندروستیمان هەیە‪ ،‬یەکیان لە گوندی بێستانیە دووەکەی‬ ‫تریش لە ن��او سەنتەری ناحیەی دارەت���ووە‪ ،‬ئ��ەو بنکانە‬ ‫توانیویانە خزمەتێکی زۆری خەڵکەکە بکەن‪ ،‬بەاڵم ئەو بنکە‬ ‫تەندورستیانە لە چاو تموحی ئێمە دانین‪ ،‬چونکە ئەو بنکە‬ ‫تەندروستیانە دکتۆریان تێدایە‪ ،‬بەاڵم لەوانەیە کەم و کوری‬ ‫لە دەرم��ان هەبێت‪ ,‬رێژەی دانیشتوان زۆرە پێوستمان بە‬ ‫بنکەی تر هەیە جەنابی وەزیری تەندورستی سەردانی ناحیەی‬ ‫دارەتووی کرد تا لە گەورەبوونی ئەو ناحیەش سەر سورمانی‬ ‫خۆی راگەیاند‪ ،‬بەڵێنی ئەوەی پێداین کە بنکەی تەندروستی‬ ‫تر و لە بواری دەرمان خزمەتکردنی زیاتر بە هاواڵتیان بکات‪،‬‬ ‫ئێمەش هەر چاوەروانی ئەوەین دەرئەنجامی هەبێت کە نزیکەی‬ ‫مانگ و نیوێک بەسەر ئەو سەردانە تێپەریوە تا ئێستا هیچ‬ ‫دەرئەنجامی نەبووە ‪.‬‬

‫پ‪/‬ئ��ەو پرۆژانەی سااڵنە لە سەر بودحەی پەرەپێدانی‬ ‫پارێزگای هەولێر بۆ ناحیەی دارەتوو تەرخان دەکرێت ئایا‬ ‫خواستی ئێوەی جێ بەجێکردوە؟‬ ‫و‪ /‬بەنسبەت بودجەکەو ئەو پرۆژانەی سااڵنە جێ بەجێ‬ ‫دەکرێت لە سنوری ناحیە دارەت��وو دەتوانم بڵێم لە ‪٩٥%‬ی‬ ‫گوژمەکەیان لەسەر بودجەی پەرپێدانی پارێزگای هەولێرە‪،‬‬ ‫ئەوەی تر کە دەمێنێتەوە کە ‪ ٥%‬دەبێت دابەش کراوە بەسەر‬ ‫وەزارەتە جیا جیاکان‪ ،‬ئەو پرۆژە جیاجیایانەش پێک هاتوون‬ ‫لە بواری کارەبا و ئ��اوەڕۆ‪ ،‬دروستکردنی شەقام و چەندین‬ ‫پ��رۆژەی تر ئەو گوژمەی کە دابین دەکرێت لە پارێزگای‬ ‫هەولێرەوە بە پێی رێژەی دانیشتوان دابەش ئەکرێت بەسەر‬ ‫دانیشتوانی قەزاو ناحیەکان‪ ،‬سەبارەت بە بودجەی پەرەپێدانی‬ ‫پارێزگای هەولێر هیچ کێشەو گرفتمان نیە‪ ،‬بەاڵم بەگشتی‬ ‫سااڵنە بۆ پرۆژەکان جێگای خۆی دەگرێت‪ ،‬بەاڵم وەکو خواست‬ ‫کە هەموو هاواڵتیان چارەسەری هەموو کەموکوڕییەکان و‬ ‫کێشەکان ببێت توانین خواستی هەموو هاواڵتیان جێ بەجێ‬ ‫بکرێت‪ ،‬گلەیی ئێمە لە وەزارەت��ی شارەوانیە تاوەکو ئێستا‬ ‫وەزارەتی شارەوانی نەیتوانیوە وەکو پێویست ئەو بودجەی‬ ‫کە لەحکومەتی هەرێمی کوردستان بیگەێنێتە قەزاو ناحیەکان‪،‬‬ ‫لە دروستکردنی شەقامەکان ‪،‬ئاوەرۆکان‪ ،‬پاک کردنەوەیان‪،‬‬ ‫پ‪ /‬حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین کارو پرۆژەی‬ ‫بودجەی پەرپێدان کە لە پارێزگا بە شێوەیەکی یەکسانی گرینگی ئەنجامدا لەوانەش پێدانی پێشنەی خانوبەر لە‬ ‫دێت و بەسەر هەموو قەزاو ناحیەکان دابەش ئەکرێت باشترە‪ ،‬گوندەکان ئایا ئەو هەنگاوە توانیویەتی خزمەت بەخەڵکی‬ ‫بەاڵم رووی گلەییمان لە رووی وەزارەتەکانی شارەوانی و سنورەکەتان بکات؟‬ ‫و‪/‬بە بۆچونی من ئەو هەنگاوەی حکومەت کارێکی زۆر باشە‬ ‫وەزارەتەکانی ترە کە وەک پێویست نەیانتوانیوە خزمەت بە‬ ‫خەڵکی قەزاو ناحیەکان بکەن ‪.‬‬ ‫بۆئەوەی هاواڵتیان بگەرێنەوە گوندەکان و جیاوازیەکە لە‬ ‫پێشینەکە ئەوەیە کە بۆ گوندەکان ‪ ٥‬ملیۆنی زیاترە لە خەڵکی‬ ‫قەزاو ناحیەکان‪ ،‬ئەوەش دەاللەت لەوە ئەکات کە حکومەتی‬ ‫پ‪ /‬ئایا وەزارەتەکان تاچەند توانیویانە خزمەت بکەن ؟‬ ‫تاوەکو ئێستا لەوەتەی من دەست بەکار بوومە لەو ناحیە هەرێم زیاتر پاڵپشتی خەڵکەکە دەکات کە بگەرێنەوە گوندەکان‬ ‫ماوەی ساڵێکە وەزارەتەکان هیچ پرۆژەیەکیان جێ بەجێ بۆ ئاوەدان کردنەوە و بوژانەوەی کوشتوکاڵی‪.‬‬ ‫ن��ەک��ردوە‪ ،‬تەنها وەزارەت���ی پ���ەروەردە نەبێت لە سەر ئەو‬ ‫پ‪ /‬لە دارەت��وو یەک کتێبخانە هەیە‪ ،‬ئایا بیرتان لەوە‬ ‫هەڵمەتەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دروست کردنی‬ ‫قوتابخانەکان کردی‪ ،‬تەنها ئەوان سااڵنە بەپێی ئەو رێژەی کە نەکردۆتەوە زیاتر گرنگی بە خواستەکانی الوان بدەن؟‬ ‫و‪/‬بواری الوان زۆر شت ئەگرێتەوە وەک الیەنی رۆشنبیری‬ ‫هەیانە قوتابخانە دروست ئەکەن بۆ ئەمساڵیش ‪٢‬قوتابخانەمان‬ ‫هەیە‪ ،‬وەزارەتەکانی تری پرۆژەیان لێرە جێ بەجێ نەکردوە ‪ .‬و الیەنی وەرزشی و الیەنی کات بەسەربردن کە کرنەوەی‬ ‫پارکەکانە یەکێک لەو الیەنانەیە‪ ،‬حوکومەت ئەبێت هەلی‬

‫کاریشیان بۆ برەخسێنێت خۆشبەختانە ئەوەی ئێمە پێمان‬ ‫کرابێت هەوڵی جدیمان داوە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان‪،‬‬ ‫ئەوەی کە باستکرد من دووجار بە نوسراوی رەسمی الیەنی‬ ‫پەیوەندارم ئاگادار کردۆتەوە کە وەاڵمیان داینەوە‪ ،‬بەاڵم چوار‬ ‫مانگە چاوەڕێی ئەنجامی وەاڵمەکەیانین‪.‬‬ ‫پ‪/‬ل���ەرووی داواک��ردن��ی پ��رۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ‬ ‫ناحیەکەتان ئایا پرۆژەیەک کە زەرورە بکرێت پارێزگاری‬ ‫هەولێر تاچەند بە دەم داواکارییەکانتانەوە دێت؟‬ ‫و‪/‬ئێمە سااڵنە بودجەی خۆمان هەیە بە پێی ئەو بودجەی‬ ‫خۆمان داوا ئەکەین‪ ،‬جەنابی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی‬ ‫پارێزگاو جێگری پارێزگاو قایمقام سەرپشک ک��ردوە ئەو‬ ‫سەرپشک کردنەش ئەوەنیە بە میزاجی شەخسی بڕیار بدەن‪،‬‬ ‫بەڵکو بە پێی ئەولەویات بە پێی ئەو کەم و کوریانە ئەو‬ ‫پێداویستیانەی کە هەیە‪ ،‬ئێمە ئەو پرۆژانە داوا دەکەین‬ ‫ئەوانیش دەیخەنە بەرنامە بە پێی ئەو میزانەیەی لە بودجەی‬ ‫پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر هەیە‪ ،‬ئەو پرۆژانەی لەبودجەی‬ ‫پەرپێدانی پارێزگای هەولێرە بەخۆشحاڵیەوە تائێستا هەمووی‬ ‫جێ بەجێ کراوە زۆر جار پرۆژە هەبوە لە تەساوالت دەرمان‬ ‫هێناوە‪ ،‬چونکە زەرور بوە ئەوەش دەاللەتێکە لە پشتگیری‬ ‫کردنی تەواوی قەزاو ناحیەکان ‪.‬‬

‫پرۆفایلی سەربەست تۆفیق‬ ‫لە ساڵی ‪ ١٩٨٤‬لە دایک لە ساڵی ‪ ٢٠٠٨‬وەک بەرێوبەری‬ ‫ناحیە دەستبەکار بووە ناحیەی دارەتووش دووەم ناحیە لە‬ ‫دوای ناحیەی قوشتپە کاری تێدا دەکەم‪.‬‬


‫‪10‬‬

‫ژماره‌ ‪165‬‬

‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫‪2012/10/23‬‬

‫زۆری خانەنشینە پلە تایبەتەکان و دووبارە بوونەوەی کەسەکان‬ ‫زیانی بە ئابووری واڵت و گەنجان گەیاندووە‬ ‫راپۆرت‪ :‬پرس‬

‫لەئێستادا زێتر لە (‪ )١،٠٠٠‬ه��ەزار خانەنشینکراوی پلە‬ ‫تایبەتمان هەیە‪ .‬کە زۆرب��ەی��ان موچەکەیان لە س��ەرووی‬ ‫(‪ )٦،٠٠٠،٠٠٠‬شەش ملیۆن دینارەوەیە‪.‬‬ ‫حکومەتی هەرێمی کوردستان‪ ،‬هەمیشە باس لەوە دەکات‬ ‫کە زۆربەی بودجەی هەرێم بۆ مووچەی فەرمانبەران دەڕوات‪،‬‬ ‫ئەمەش کێشەیەکی گەورەی بۆ حکومەت دروست کردووە‪ ،‬بۆیە‬ ‫ناتوانێ سااڵنە دەرچووانی زانکۆو پەیمانگەکان دابمەزرێنێت‪،‬‬ ‫کەچی دوای ت��ەواو بوونی ه��ەر خولێکی پەرلەمان یان‬ ‫حکومەت‪ ،‬ژمارەیەکی زۆر لە وەزیر و مودیر عام و راوێژکار و‬ ‫پەرلەمانتارەکان بە مووچەیەکی زۆرەوە خانەنشین دەکرێن‪ ،‬بێ‬ ‫ئەوەی تەواوی پلەی فەرمانبەرێتیان بڕیبێت و ساڵی خزمەتیان‬ ‫گەیشبێتە رادەی یاسایی بۆ خانەنشین کردن‪.‬‬ ‫س��ەرەڕای ئەمەش کۆمەڵێک کەس هەن کە لە پۆستە‬ ‫وەزارییەکانی وەکو ئەندام پەرلەمانی و وەزیری‪ ،‬لە حکومەت‬ ‫و پەرلەمانی کوردستاندا دووبارە دەبنەوەو هەر دوو پارتی‬ ‫دەسەاڵتدار (پ‪.‬د‪.‬ک و ی‪.‬ن‪.‬ک) تەنیا پشت بە چەند کەسێکی‬ ‫دیاریکراو دەبەستن بۆ پۆستە سیادییەکان‪ .‬ئەمەش وایکردووە‬ ‫توێژی گەنجان و بەتایبەتی گەنجە بەتوانا و شارەزاکان پەراوێز‬ ‫بخرێن و دەرفەتیان بۆ نەرەخسێ‪.‬‬ ‫لێرەدا دەپرسین‪ :‬ئایا یاسایی و مەنتیقییە کەسێک بێ‬ ‫ئەوەی ساڵی خزمەتی گەیشبێتە رادەی یاسایی بۆ خانەنشین‪،‬‬ ‫کەچی بە خزمەتی چوار ساڵ بۆ هەمیشە خانەشین بکرێت؟‬ ‫ئایا ئەمە کاریگەری لەسەر بودجەی حکومەت نابێت؟ یاخود‬ ‫دوب��ارەب��وون��ەوەی هەندێک کەسی دیاریکراو‪ ،‬نابێتە هۆی‬ ‫پەراوێزخستنی تواناو ئەزموونی هەندێک لە الوەک��ان؟ لەم‬ ‫راپۆرتەدا زانیاری زیاتر دەخوێنیتەوە‪.‬‬ ‫دکتۆر ناسیح غەفور‪ ،‬کە پەرلەمانتاری خانەنشین کراوی‬ ‫خولی دووەمی پەرلەمانی کوردستانە‪ ،‬سەبارەت بەوەی کە‬ ‫بۆچی حزب هەمیشە پەنا بۆ کۆمەڵێک کەسی دیاریکراو دەبات‬ ‫و ئەو کەسانە دووبارە دەبنەوە و‪ ،‬دەرفەت بە گەنجان نادرێ‪،‬‬ ‫وتی «مەسەلەکە ئەوە نییە کە پەنایان بۆ دەبەن و لە ئەوان‬ ‫زیاتریان نییە‪ ،‬بەڵکو مەبەست ئەوەیە کە سوود لە ئەزمووونی‬ ‫ئەو کەسانە وەربگیرێت کە پێشتر کاریان ک��ردووە‪ .‬ئەمە‬ ‫هاندەرە بۆ ئەوەی کە ئەو کەسانە دووبارە دەبنەوە‪ ،‬لە پۆستە‬ ‫سیادی و بااڵکاندا»‪.‬‬ ‫هەر سەبارەت بەم بابەتە‪ ،‬رێبین رەس��وڵ‪ ،‬نووسەر و‬ ‫روناکبیر‪ ،‬دەڵێت «بەشێک لەو خەڵکانە لە بواری ئیداری و‬ ‫سیاسیدا شارەزاییەکی باشیان هەیەو بونەتە هۆی ئەوەی کە‬ ‫وەکو عەقڵێکی ئیداری و سیاسی تەماشا بکرێن‪ .‬مادام هێشتا‬ ‫تەمەنیان گونجاوە دەکرێ دەرفەتیان پێ بدرێت کە کاری‬ ‫باشتر بکەن»‪.‬‬ ‫لە درێ��ژەی قسەکانیدا ئەوەشی وت «کاندید کردنەوەی‬ ‫بەشێکیان پێوەندی بە تەکەتوالت و مەسەلەی خزمایەتی و‬ ‫بەرژەوەندی کەسێکی دیاریکراو‪ ،‬یان حزبێکی دیاریکراوەوە‬ ‫هەیە‪ .‬هەندێکیان ئەدای سیاسییان باش نەبووەو سەرکەوتوو‬ ‫نەبوونە لەئیدارەکردنی سیاسیی و کارگێڕیدا‪ ،‬بەاڵم چونکە‬ ‫نزیکن لە یەکێک لە بەرپرسە گەورەکانی ئەو حزبانە‪ ،‬بۆیە‬ ‫ئەگەر بە هۆی پێوەندی شەخسی و عەشایەری و واسیتەش‬ ‫بێت ئەوانە دادەنرێنەوە‪ ،‬ئەمەش لە روانگەی بەرژەوەندی‬ ‫بەرپرسەکە خۆیەوەیەتی نەک ب��ەرژەوەن��دی نیشتیمانی و‬ ‫نەتەوەیی»‪.‬‬ ‫زۆر مانەوە لە پۆست و دەس��ەاڵت‪ ،‬مرۆڤ بەرەو ئیدمان‬ ‫بوونی دەسەاڵت و تاکڕەوی دەبات‪ .‬رێبین رەسوڵیش هاوڕایە‬ ‫لەگەڵ ئەم بۆچوونەو دەڵێت «هەندێکیان تووشی ئیدمان‬ ‫بوونی دەسەاڵت بوونە‪ ،‬بەشێک لە بەرپرسە سیاسییەکانی‬ ‫ئێمە ئەگەر بگەنە تەمەنێکی گەورەش ناتوانن خانەنشین بن و‬

‫لە ماڵەوە دابنیشن‪ ،‬چونکە ئیدمانیان کردووە لەسەر پۆست و‬ ‫کاری سیاسی و ئەو پارە زۆرەی لە بەردەستیان بێت»‪.‬‬ ‫ناوبراو پێشنیار دەکات پارتی و یەکێتی سیستەمێک دابنێن‬ ‫بۆ ئەو کەسانەی کە تەمەنیان دەگاتە ‪٧٠‬ساڵ وەکو راوێژکار‬ ‫لە مەکتەبی سیاسی حزبەکان بمێننەوە یان خانەنشین بکرێن‪،‬‬ ‫نەک پۆستی حکومییان پێبدرێت‪ .‬چونکە وەک رێبین وتی‬ ‫«ئەو بەرپرسە بە تەمەنانە دەبنە هۆی کوشتنی توانای‬ ‫گەنجەکان کە نەتوانن بێنە پێشەوەو تواناکانیان دەربخەن و‬ ‫ئەزموونی نوێ پێشکەش بکەن و بە عەقڵێکی نوێ و مۆدێرن‬ ‫سیاسەت بەرێوە ببەن»‪.‬‬ ‫راشکاوانە ئەوەشی وت «بەرپرسەکانی ئێمە ئەگەر خوا‬ ‫نەیانکوژێت یان بەرکارێکی تیرۆریستی نەکەون‪ ،‬تەنانەت بە‬ ‫نەخۆشیش دەست لە پۆست و کورسییەکانیان بەرنادەن»‪.‬‬ ‫دکتۆر زانا رەئۆف‪ ،‬ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان‪،‬‬ ‫بەمجۆرە باسی لەحاڵەتەکە کرد و وتی «ئاساییە ئەگەر‬ ‫کەسێک خانەنشین بێت و خۆی بۆ ئەندامی ئەنجومەنێک‬ ‫بپاڵێوێت‪ ،‬بەمەرجێک مووچەیەکیان رەت بکاتەوە‪ ،‬واتە نابێ‬ ‫دوو مووچەی هەبێت»‪.‬‬ ‫ناوبراو رەخنەی لە سیستەمی خانەنشین گرت و رایگەیاند‬ ‫«تەنیا لە پۆستی حکومیدا خانەنشین هەیە‪ ،‬نەک هەڵبژاردن‪،‬‬ ‫ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سیستەمە هەڵەیەی کە لە عێراق‬ ‫و کوردستاندا هەیە‪ ،‬کە وەزیر و ئەندام پەرلەمان خانەنشین‬ ‫دەکرێت‪ .‬ئەمە ئەو کارەساتە یاساییانەیە کە لە هەرێمی‬ ‫کوردستاندا هەیە‪ ،‬پێویستە چارەسەرێک بۆ ئەم حاڵەتە‬ ‫بدۆزرێتەوە»‪.‬‬ ‫راشیگەیاند «ل��ە رووی تیۆرییەوە شتێک نییە ناوی‬ ‫خانەنشین کردنی وەزیر و ئەندام پەرلەمان بێت‪ .‬بەڵکو دوای‬ ‫تەواوبوونی چوارساڵ لە وەزیفەکەی‪ ،‬دەبێ بگەرێتەوە سەر‬ ‫وەزیفەکەی پێشووی‪ ،‬ئەگەر وەزیفەشی نەبوو ئاساییە نابێ‬ ‫مووچەی بدرێتێ»‪.‬‬ ‫لە دیدگایەکی ئابوورییەوە‪ ،‬محەمەد کەریم‪ ،‬سەرۆکی‬ ‫مونتەدای ئابووریی کوردستان‪ ،‬بەمجۆرە رای خۆی دەربڕی‬ ‫«ئەم کارە دوو رووی هەیە‪ ،‬یەکەم ئەوەیە کە ئەو کەسە‬ ‫ئەزموونێکی هەیە لە بوارەکەی خۆیدا‪ ،‬کاندیدکردنەوەی ئەم‬ ‫کەسە ئیجابییە‪ ،‬بەاڵم هەشە نەشارەزایەو فاشل بووە ئەم‬ ‫کەسانە سلبین‪.‬‬ ‫دووەمیان ئەوەیە کە زۆربەیان لەسەر بنەمای حزبی و‬ ‫خزمایەتی (نەک شارەزایی و پسپۆرێتی) کاندید کراونەتەوە‪،‬‬ ‫بۆیە ئێمە لە سیستەمی بەرێوەبردن و کارگێڕیدا کەم و‬ ‫کوڕیمان هەیە»‪.‬‬

‫هەروەها وتی «خانەنشین کردنی وەزیر و ئەندام پەرلەمان‬ ‫بەو مووچە زۆرەوە‪ ،‬کاریگەری سلبی لەسەر بودجەی حکومەت‬ ‫دەبێت‪ .‬ئەمەش وای کردووە کە جیاوازییەکی زۆر لە نێوان‬ ‫مووچە بەرزەکان و مووچە کەمەکاندا هەبێت‪ ،‬کە پێوەری‬ ‫ستانداردی جیهانی بەزاندووە»‪.‬‬ ‫ئاماژەی بەوەشدا کە «دووب��ارە کاندید کردنەوەی ئەو‬ ‫کەسانە دەبێتە هۆی بێکاری لە ناو الوانی بەتواناو بەئەزموون‪،‬‬ ‫کە ئەمانیش حەقی خۆیانە دەرفەتیان بۆ برەخسێنرێت و‬ ‫سوود لە تواناو ئەزموونیان وەربگیرێت»‪.‬‬

‫رێبین رەسوڵ‪:‬‬ ‫«بەرپرسەکانی ئێمە ئەگەر خوا‬ ‫نەیانکوژێت‪ ،‬دەست لە پۆست و‬ ‫کورسییەکانیان بەرنادەن»‬ ‫دکتۆر زانا رەئوف‪:‬‬ ‫«لە رووی تیۆرییەوە شتێک نییە ناوی‬ ‫خانەنشین کردنی وەزیر و ئەندام‬ ‫پەرلەمان بێت»‬ ‫سەرۆکی مونتەدای ئابووری کوردستان‪:‬‬ ‫دووبارە کاندید کردنەوەی کەسەکان‬ ‫دەبێتە هۆی بێکاری لە ناو الوانی‬ ‫بەتواناو بەئەزموون‬ ‫سەرۆکی مونتەدای ئابووری کوردستان‪:‬‬ ‫خانەنشین کردنی وەزیر و ئەندام پەرلەمان‬ ‫بەو مووچە زۆرەوە‪ ،‬جیاوازییەکی زۆری لە‬ ‫نێوان مووچە بەرزەکان و مووچە کەمەکاندا‬ ‫دروست کردووە‪.‬‬


‫‪www.lawanikurdistan.com‬‬

‫ژمار ‌ه ‪165‬‬

‫‪2012/10/23‬‬

‫‪11‬‬

‫لە کاتێکدا میدیای ئازاد نوزەی‬ ‫نێو پەڕلەمان لەهەرێمی کوردستان‬ ‫دەربهێنێت‪ ،‬هیچ واتایەک بۆ دیموکراسی‬ ‫لەم هەرێمەدا بوونی نامێنێت‬ ‫میدیای ئازاد ناشرین کراوە‬ ‫دیمانە‪ :‬پرس‬

‫الیەق کونجرینی‪ ،‬سەرنووسەری ماڵپەڕی رەهێڵپۆست‪:‬‬

‫میدیای کوردی لە کلێشە کۆنەکە دەرچووەو لەبەردەم قەیراندایە‬ ‫پ‪ :‬لەئێستادا بە گشتی رەوش��ی میدیای ک��وردی چۆن‬ ‫دەبینی‪ ،‬بەتایبەتی لە رووی پیشەیی و پرۆفیشناڵ بوونییەوە؟‬ ‫و‪ :‬کاتێک لەڕووی پێشەییەوە لەمیدیای کوردی بڕوانین‬ ‫هەوڵدان لەئارادایە‪ ،‬وەک پێویست نا‪ ،‬بەاڵم کەموکوڕییەکان‬ ‫زیانی پێدەگەیەنێت و لە سکەی الدەدات‪ .‬ئێمە پێش ئەوەی‬ ‫بڕوانینە پڕۆفیشناڵییەتی میدیای کوردی‪ ،‬دەبێت پرسیار‬ ‫لەبوونی ئامادەکارییەکانی بەپرۆفیشناڵکردنی ئەم چەمکە‬ ‫بکەین؛ ئێمە لەهەرێمێکدا دەژین مەنفەعەتە حیزبییەکان‬ ‫داری ژیانی هەمووالیەکی کلۆر کردووە‪ ،‬بەمیدیای کوردیشەوە‪.‬‬ ‫دەکرا سیستەمی مدیای کوردی جێگیرو پتەوتر بوایە‪،‬‬ ‫بەاڵم تائێستا وەک پێویست نەکراوەو دواکەوتووە‪.‬‬

‫ئێستاکە دوو جۆر میدیای بەناو ئازاد هەیە‪ ،‬لەو دیو بەرەی‬ ‫بچوکی میدیای ئازادەوە کار دەکەن ‪ ،‬هەندێکیان لەالیەن‬ ‫کەسە دەست ڕۆیشتووەکانی نێو دەس��ەاڵت و کۆمەڵگا‪،‬‬ ‫پەتەکەیان بۆ بەردراوەتەوەو تەمێکی ئازادیان پێوە دیارە‪،‬‬ ‫هەندێکی تریان شەڕی الیەنێک لەسەر حسابی الیەنێکی تر‬ ‫دەکات و جارجارە خاوەن ماڵیش بۆ مجامەلە دەکوتێت‪.‬‬ ‫ئەمە ئەو پەیامەیە کە پێمان دەڵێت‪ :‬میدیای ئازاد ناشرین‬ ‫کراوە‪ ،‬بۆ جوانکردنی میدیای ئازاد دەبێت دەوڵەت و بەرەی‬ ‫خواستی میدیای ئازاد بیر لەدامەزراندی سسیستەمی میدیای‬ ‫ئازاد بکەنەوە‪ .‬ئەویش جێگیر کردنی بودجەیەک لەالیەن‬ ‫حکومەتەوە دوور لەدەست تێوەردانی حیزبی‪ ،‬وەک واڵتانی‬ ‫پێشکەوتووی جیهان‪.‬‬

‫پ‪ :‬زۆرجار میدیای کوردی پۆلێن دەکرێ بەسەر بەرەی‬ ‫پ‪ :‬ئێستا هەستدەکرێ کە میدیای خوێنراو وەک جاران‬ ‫«میدیای حزبی دەسەاڵتدار» و «بەرەی میدیای ئەهلی و‬ ‫خوێنەری نەماوە‪ ،‬بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیاوە‪ ،‬ئایا‬ ‫سەربەخۆ «‪ ،‬تۆ تاچەند لەگەڵ ئەم پۆلێن کردنەدایت؟‬ ‫و‪ :‬لەجیهانی دیموکراسیدا بەرەی میدیایی ئازادو حیزب‬ ‫بوونی هەیە‪ ،‬ئ��ەوەی کوردستان لەئەوان جیادەکاتەوە‬ ‫نەبوونی گرنگی پێدان و تێڕوانی خراپە لەالیەن دەسەاڵتەوە بەهۆی تەکنەلۆجیاوە بەکلیکێک بە‬ ‫بۆ میدیای ئ��ازاد‪ .‬لە کاتێکدا میدیای ئازاد و نوزەی نێو‬ ‫دورترین هەواڵ دەگەین لەچەند‬ ‫پەڕلەمان لەهەرێمی کوردستان دەربهێنین‪ ،‬هیچ واتایەک بۆ‬ ‫دیموکراسی لەم هەرێمەدا بوونی نامێنێت‪.‬‬ ‫پ‪ :‬را و سەرنجت لەسەر میدیای ئەهلی و سەربەخۆ و‬ ‫ئەدای‪ ،‬چییە لە کوردستان؟‬ ‫و‪ :‬میدیای کوردی لەکڵێشە کۆنەکە دەرچووەو لەبەردەم‬ ‫قەیراندایە‪ ،‬حیزب ڕۆحیانەتی ئەم چەمکەی بەدەستەوەیەو‬ ‫بڕیاردەری سەرەتاو کۆتاییەتی‪ ،‬ئەوەی لەودیو دەسەاڵتی‬ ‫کوردییەوە الفی ئازادی لێدەدات نەفەسی کورتەو تواناکانی‬ ‫جێگیرە‪ ،‬بەاڵم لەگەڵ ئەوەشدا مەرغوبتر و ئێسک سوکترە‪.‬‬ ‫خاوەنی ئیمتیاز‪:‬‬ ‫ئومێد خۆشناو‬ ‫سەرنووسەر‪:‬‬ ‫ئاڤان حه‌مه‌ ساڵح‬

‫‪0750-446 1301‬‬

‫سانییەکدا‪ ،‬هەموو کاتێک فڕۆژگای‬ ‫میدیا لەژورەکەتدایەو زۆرینەیان‬ ‫بێبەرامبەرن‪ ،‬وا بڕوات چاپخانەکان‬ ‫بەتەواوی کەم دەبنەوە‪ ،‬نرخی‬ ‫پەرتوکەکانیش دادەبەزن‬

‫جێگری سه‌رنووسه‌ر‪ :‬شاخه‌وان عومه‌ر سلێمان‬ ‫‪0750-448 0225‬‬

‫به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین‪ :‬فەرەیدون بێوار‬ ‫‪0750-414 1910‬‬ ‫‪f_bewar@yahoo.com‬‬

‫ستافی پەیامنێران‪:‬‬ ‫توانا شێخانی‬ ‫شااڵو حەبیبە‬ ‫زیرەک عەبدولڕەحمان‬ ‫نه‌خشه‌ساز‪ :‬شێرکۆ‬

‫پێتوایە میدیای ئیلیکترۆنی جێی بە میدیای خوێنراوی لەق‬ ‫کردووە؟‬ ‫و‪ :‬ئەوە بێ گومان! بەهۆی تەکنەلۆجیایەوە بەکلیکێک‬ ‫بە دورترین هەواڵ دەگەین لەچەند سانییەکدا‪ ،‬هەموو کاتێک‬ ‫فڕۆژگای میدیا لەژورەکەتدایەو زۆرینەیان بێبەرامبەرن‪،‬‬ ‫وا ب��ڕوات چاپخانەکان ب��ەت��ەواوی ک��ەم دەب��ن��ەوە‪ ،‬نرخی‬ ‫پەرتوکەکانیش دادەبەزن‪.‬‬ ‫پ‪ :‬ئێستا ئەو مەترسییە هەستی پێدەکرێ کە میدیای‬ ‫کوردی بە تایبەتی ماڵپەڕە کوردییەکان بەشداری دەکەن لە‬ ‫تێکدانی ئاشتەوایی کۆمەاڵیەتی دا‪ ،‬رای تۆ لەو بارەوە چییە؟‬ ‫و‪ :‬ئەوە راستە‪ ،‬هەموو شتێک خراپ بەکارهات زیانبەخشە‪.‬‬ ‫ئەم وانەیە شەڕی ناوخۆ هێنایە ناو کۆمەڵگا‪ ،‬تا ئێستا کەس‬ ‫لێپێچینەوەی لەسەر نەکراوە‪ ،‬بۆیە ئەوەی لەدەسەاڵتدایە‬ ‫خاوەنێتی؛ تا باجەکەی نەدات ناتوانێت کەس راپێچی دادگا‬ ‫بکات؛ ئەمە سیستەمە تاوانبار نەبۆتە دادوەرو بڕیار لەسەر‬ ‫تاوانی خەڵک ب��دات؛ ئێمە تا ئێستا باجی شەڕی ناوخۆ‬ ‫دەدەین‪ ،‬حاکمی بەشدار نەبوو لەشەڕی ناوخۆ وەک فریاد‬ ‫ڕەس نەهاتۆتە سەر حکوم‪ .‬ئێمە لە ڕەهێڵپۆست کار لەسەر‬ ‫دورکەوتنەوە لەو دیاردەیە دەکەین‪ ،‬خوازیارین هەموومان‬ ‫لەئاست ئەو بەرپرسیارییەدا بین و ئاشتی بۆکۆمەڵگا دابین‬ ‫بکەین‪ ،‬نەک تێکی بدەین‪.‬‬

‫بۆ جوانکردنی میدیای ئازاد دەبێت‬ ‫دەوڵەت و بەرەی خواستی میدیای ئازاد‬ ‫بیر لەدامەزراندی سسیستەمی میدیای‬ ‫ئازاد بکەنەوە‬ ‫ناونیشان‪ :‬هەولێر‪ -‬بارەگای مه‌کته‌بی سکرتارییه‌تی یەكێتی‬ ‫الوانی دیموكراتی كوردستان–پشت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‬ ‫یان له‌ رێگه‌ی ئه‌م ئیمه‌یله‌وه‌ بابه‌ته‌کانتان بنێرن‪:‬‬ ‫‪shaxawanjournalist@yahoo.com‬‬


‫سەیران ئەحمەد‪ ،‬کچە کورێکی‬ ‫رۆژهەاڵتی کوردستانە و لە‬ ‫ساڵی ‪ ١٩٩٠‬لە دایکبووە‪،‬‬ ‫لە ساڵی ‪ ٢٠٠٦‬هاتونەتە‬ ‫هەرێمی کوردستان‪ ،‬چوار ساڵ‬ ‫پێشمەرگایەتی کردووە‪ ،‬و‬ ‫دەشڵێت‪ ،‬حەزدەکەم گۆرانی‬ ‫بۆ پێشمەرگە بڵێم‪ ،‬سەیران‪،‬‬ ‫کە لە ئێستادا خەریکە دێتە‬ ‫نێو بواری هونەرییەوە‪ ،‬بە‬ ‫قەدەر زۆرێک لەو هونەرمەدانە‬ ‫بە ناوبانگتربووە‪ ،‬کە لە ئێستا‬ ‫چەندین گۆرانی و کلپیان‬ ‫هەیە‪.‬‬ ‫دیدار‪ :‬توانا شێخانی‬

‫سەیران‪ ،‬پێش ئەوەی دەست بە گۆرانی وتن بکات‪ ،‬لە‬ ‫کۆمپانیایەکی رێکالمی کاری کردووە‪ ،‬هەربۆیەش دەڵێت «لە‬ ‫ماوەی کارکردنم توانیم زانیارییەکی زۆر لە بواری هونەری‬ ‫کۆبکەمەوە و زۆرێک لە هونەرمەندە دەنگخۆشەکان بناسم‪،‬‬ ‫بێگومان ئەوەش پاڵپشتیەکی باش بوو بۆم»‪.‬‬ ‫هەروەها سەیران ئەوەش دەڵێت «لە کاتی پێشمەرگایەتیمدا‬ ‫بە تایبەتی لە بۆنەکان بەردەوام گۆرانیم وتووە‪ ،‬زۆر کەسیش پێی‬ ‫وتووم دەنگت خۆشە‪ ،‬بۆچی کلیپت نیە»‪.‬‬ ‫دەربارەی گۆرانی و کلیپەکەی زیاتر روونیکردەوە و وتی‬ ‫«گۆرانییەکەم بە ناوی «بۆکچێک»ە‪ ،‬شیعری مامۆستا حەمە‬ ‫سەعید حەسەنە و ئاریۆس ئاوازەکەی بۆ داناوە‪ ،‬ناوەڕۆکی‬ ‫گۆرانیەکەش باس لە ئافرەتێک دەکات کە زۆر مەینەتی بینیوە‪،‬‬ ‫لە ئێستاشدا خەریکین بە بەرزترین کوالێت کاری کلیپی بۆ‬ ‫دەکەین»‪.‬‬ ‫هەروەک خۆی ئاماژەی پێدەکات‪ ،‬پێش ئەوەی دەست بە‬ ‫گۆرانی وتن بکات‪ ،‬چەندین دەرهێنەر داوای لێکردووە بۆ ئەوەی‬ ‫کاری نواندن بکات‪ ،‬بەاڵم هەروەک خۆی دەڵێت «خۆم رازی‬ ‫نەبوومە و حەزم نەکردووە بەشداری فیلم بکەم‪ ،‬سەڕەڕای ئەوەش‬ ‫لە زۆر کەناڵ داوام لێکراوە بۆ کاری پێشکەشکاری‪ ،‬بەاڵم بەوەش‬ ‫رازی نەبوومە»‪.‬‬ ‫زۆر گۆرانی بێژ هەن‪ ،‬بۆ رایی کردنی کاری هونەرییان داوای‬ ‫هاوکاری ماددی لە وەزارەتی رۆشنبیری و کۆمپانیاکان دەکەن‪،‬‬ ‫بەاڵم سەیران لەوبارەیەوە دەڵێت «داوای هاوکاریم لە هیچ‬ ‫الیەنێک نەکردووە و ناشیکەم‪ ،‬چونکە پێویستیم پێنیە»‪.‬‬ ‫لە بەشێکی تری دیدارەکەدا‪ ،‬سەیران رەخنەی ئەوە دەگرێت‪،‬‬ ‫کە لە کوردستان زیاتر گرنگی بە هونەرمەندانی بیانی دەدرێت‪ ،‬ئەو‬ ‫دەڵێت «زۆر بەداخەوە ئەوەندەی گرنگی بە هونەرمەندانی تورک‬ ‫و فارس و عەرەب دەدرێت‪ ،‬نیوهێندە گرنگی بە هونەرمەندانی‬ ‫کورد نادرێت‪ ،‬هیوادارم ئەو جیاوازییە نەمێنێت‪ ،‬چونکە‬ ‫ئێستا هونەرمەندە بیانییەکان کوردستانییان ئاوەدان‬ ‫کردۆتەوە»‪.‬‬ ‫لە بەشێکی تری پرسیارەکان‪ ،‬لە سەیرانمان‬ ‫پرسی‪ ،‬ئایا لە بەرنامەتدایە چی بۆ هونەری‬ ‫کوردی بکەیت‪ ،‬ئەو بەرسڤی وەهابوو «بۆ دڵی‬ ‫خۆم گۆرانی دەڵێم و هیوایەتێکی منداڵیشمە‪،‬‬

‫هەندێک کەس وەک‬ ‫چاولێکەری لە واڵتانی‬ ‫تر کلیپەکانیان دروست‬ ‫دەکەن‬

‫هیواداریشم بەپێی توانا خزمەت بە هونەری کوردی بکەم»‪.‬‬ ‫زۆربەی ئەو گۆرانیانەی کە ئێستا بەرهەم هاتوون‪ ،‬زیاتر باس‬ ‫لە خۆشەویستی و بێ وەفایی کچ و بێ بەڵێنی و خۆکوشتن و‬ ‫هتد‪ ،...‬دەکەن‪ ،‬سەیران لەو بارەیەوە دەڵێت «بەڵێ‪ ،‬وایە بگرە‬ ‫خودی ئافرەتان گرنگیان بە خۆیان نەداوە»‪.‬‬ ‫دەربارەی ئەوەی ئایا لە داهاتوودا وتنی گۆرانی ئاینیش‬ ‫دەڵێت‪ ،‬سەیران وتی»زەحمەتە گۆرانی ئاینی بڵێم‪ ،‬ریزم بۆ ئەو‬ ‫هونەرمەندانە هەیە کە لە الیەک گۆرانی ئاینی دەڵێن لەالیەکی‬ ‫تریش گۆرانی دڵداری‪ ،‬پێموایە ئەوە هەڵەیە‪ ،‬هەر هونەرمەندێک لە‬ ‫یەک رێگاوە بڕوات باشترە‪ ،‬نەوەک لە چەند رێگایەکەوە بڕوات»‪.‬‬ ‫ئەو کلیپانەی کە ئێستا بەرهەم دەهێندرێن‪ ،‬زۆربەیان‬ ‫وێنەکانیان لە واڵتانی دەوروبەر گیراوە‪ ،‬ئەوەش لە کاتێکدایە‬ ‫کە لە کوردستان دەرهێنەر و کامێرەمانی زۆر بە توانا هەیە‪،‬‬ ‫لەوبارەیەوە سەیران دەڵێت «بێگومان هەر کلیپێک بکەم لە‬ ‫کوردستان وێنەی دەگرم‪ ،‬چونکە من کوردم بۆچی بچم لە دەرەوە‬ ‫کلیپ بکەم‪ ،‬بەداخەوە هەندێک کەس وەک چاولێکەری لە واڵتانی‬ ‫تر کلیپەکانیان دروست دەکەن‪ ،‬بۆیە پێموایە لە کوردستان‬ ‫جوانترین کار بۆ هونەرمەندان دەکرێت»‪.‬‬ ‫هەروەها سەیران سەرسامە بە دەنگی هونەرمەند فەتحی‬ ‫عەبدوڵاڵ‪ ،‬دەشڵێت «زۆر گوێی لێدەگرم»‪.‬‬ ‫لە کۆتایشدا سەیران وتی «سوپاسی هەموو ئەو کەسانە‬ ‫هاوکارییان کردووم‪ ،‬هیوادارم لە‬ ‫کە‬ ‫دەکەم‪،‬‬ ‫داهاتووشدا بتوانم کاری جوانتر‬ ‫و باشتربکەم و خزمەت بە‬ ‫هونەری کورد بکەم»‪.‬‬

‫شادمان مەال حەسەن‬

‫گۆرانی بێژ سەیران ئەحمەد‪:‬‬ ‫ئەوەندەی گرنگی بە هونەرمەندانی تورک و فارس و عەرەب دەدرێت‪،‬‬ ‫نیوهێندە گرنگی بە هونەرمەندانی کورد نادرێت‬

‫ترسی کورد لە سوپای‬ ‫عێراق‬ ‫لەوەتەی دەوڵەتشێوەی تازەی بەخۆیەوە بینیوە و بەیەک‬ ‫گەیشتنی واڵتان لە ڕێگای کەناڵە نێودەوڵەتیەکان ڕێکخراوە‪ ،‬ڕۆڵی‬ ‫سوپای نیشتمانی لە هەموو واڵتێک زیاتر ڕۆڵێکە بۆ پاراستنی‬ ‫نیشتمانە‪ ،‬لە هەموو هەڕەشەیەکی دەرەکی‪,‬یاخود زۆرجار سوپا لە‬ ‫ئەنجامی ڕوودانی کارەساتێکی سروشتی یاخود بۆشایەکی ئەمنی‬ ‫ڕۆڵ دەبینێ لە هاوکاریکردن‪ ،‬تاکو دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە‪.‬‬ ‫سوپای عێراق ئەو سوپایەیە کەلەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق‬ ‫لە ساڵی ‪ ١٩٢١‬ئەویش دامەزراوە‪ ،‬بەاڵم ئەم سوپایە مێژووێکی‬ ‫خوێناوی سەیری هەبووە‪ ،‬چونکە هەمیشە وەک ئامڕازێکی‬ ‫دەستی دەسەاڵتداران بەکارهێنراوە بۆ سەرکوتکردنی پێکهاتەکانی‬ ‫خەڵکی عێراق‪ ،‬جا دەسەاڵت لەدەست کام پێکهاتە بووبێ ئەوە‬ ‫ئەوانی تری پێ چەوسێنراوەتەوە‪ ،‬بەتایبەت نەتەوەی کورد‪ .‬لە‬ ‫مێژووی نەوەد ساڵەی ئەم سوپایە ئەوەندی شەڕی دژ بە کوردی‬ ‫کردووە‪ ،‬هیچ کاتێک ڕۆڵێکی نیشتمانیانەی ئەوتۆی نەبینیوە کە‬ ‫ناسنامەی سوپایەکی نیشتمانی لەخۆی دەربخات‪ .‬سوپای عێراق‬ ‫شەش جار شەڕی دەرەکی کردووە‪ ،‬چواریان ئەو پەالماردەر‬ ‫بووە‪.‬ساڵی ‪ ١٩٤٨‬پەالماری دەوڵەتی تازە دامەزراوی ئیسرائیلی‬ ‫دا‪.‬ساڵی ‪ ١٩٧٣‬هاوکاری سوریای کرد لە دژی ئیسرائیل‪.‬ساڵی‬ ‫‪ ١٩٨٠‬پەالماری کۆماری ئیسالمی ئێرانی دا‪.‬ساڵی ‪ ١٩٩٠‬پەالماری‬ ‫دەوڵەتی کوێتی دا‪.‬لە ساڵی ‪ ١٩٩١‬هێرشی نێودەوڵەتی کرایە سەر‬ ‫و نەیتوانی بەرگری بکات و تەسلیمیویست و داواکانی سوپای‬ ‫ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی بوو‪.‬لە ساڵی ‪ ٢٠٠٣‬نەیتوانی مانگێک‬ ‫خۆی ڕابگرێ و لەبەریەک هەڵوەشایەوە‪ ،‬ڕژێمە سەرکوتکارەکەشی‬ ‫لەگەڵ لەناوچوو‪.‬لەدوای دامەزراندنەوەی دەوڵەتی تازەی عێراق‬ ‫و جێگیربوونی دەستووری هەمیشەیی بە دەنگی عێراقیەکان‪،‬‬ ‫سوپا وەک دامەزراوەیەکی نیشتمانی بۆ پارێزگاریکردن لە هەموو‬ ‫عێراقیەکان پێکهات‪,‬نەوەک جارێکی تر سوپا سیما و رەنگی یەک‬ ‫پێکهاتە وەربگرێ و لە خزمەتی حاکم و فەرمانڕەوای بەغدا بێت‬ ‫بۆ خۆسەپاندن و پەالماردانی پێکهاتەکانی تری واڵت‪,‬بەتایبەت‬ ‫خەڵکی کوردستان‪.‬‬ ‫لە ئێستادا جارێکی تر سوپای عێراق کە مێژووێکی خوێناوی‬ ‫و پڕ لە تاوانی هەیە بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان‪,‬چونکە‬ ‫ئەوەندەی جینۆساید کردووە‪ ،‬خۆی پڕچەک دەکاتەوە و ئاراستەی‬ ‫بەنەیارکردیشی زیاتر هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگەیە‪،‬‬ ‫بۆیە تاکی کورد ئەوانەی بەتەمەنن و ئەوانەی ڕابردوو دەخوێننەوە‬ ‫ترسیان لە پڕچەک بوونەوەی ئەم سوپا هەیە‪,‬چونکە وەک‬ ‫دەبینرێ ئەوانەی ئەمڕۆ سەرکردایەتی ئەم سوپایە دەکەن بەهەمان‬ ‫بیرکردنەوە و نەفەسی جاران سوپاکە ئاراستە دەکەن‪،‬واتە سوتماک‬ ‫کردنەوەی کوردستان و ئەنفال و کیمیاباران و ڕاگواستن‪.‬میژووی ئەم‬ ‫سوپایە زۆر الپەڕەی ترسناکی تۆمارکردووە بەرامبەر بەکورد‪ ،‬بۆیە‬ ‫دەبێ بەهەر نرخێ بێت سەرکردایەتی سیاسی کورد و تیمی کوردی‬ ‫لەبەغدا و هەرێم هەوڵی تەواو بدەن بۆ ڕێگرتن لە پڕچەکبوونەوەی‬ ‫سوپای عێراق بەبێ زامنکردنی لەالیەن دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتی‬ ‫کە بۆ پەالماردانەوەی کوردستان نابێت‪ .‬یاخود لەبەرامبەردا هێزی‬ ‫پێشمەرگەش تەیار بکرێ بە تەکنەلۆجیا و چەکی سەردەم و‬ ‫پێشکەوتوو‪ ،‬یان چەند یەکەیەکی سوپای عێراق لە کورد پێکبێت‬ ‫و هەر ئەم یەکانە بۆیان هەبێ جوولە بکەن لەناوچە دابڕێنراوەکان‬ ‫و کێشە لەسەرەکان‪.‬ئەم دوو ڕێگایە وەک بااڵنسێک بۆ بەرگرتن‬ ‫لە مەترسیەکانی سوپای عێراقە لەسەر کوردستان و تاکی کورد‪،‬‬ ‫بۆئەوەی ترسی ئەنفال وجینۆسایدکردنی نەکەوێتەوە بیر و ڕقی‬ ‫ئەستوریشی هەڵنەستێ بەرامبەر بەو سوپایە ‪.‬‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.