585

Page 1

‫هۆزان مەحمود‪ ،‬نوسەرو چاالكی فیمێنیست‪:‬‬

‫فیمێنیزمی رۆشنگەری‬ ‫داهێنانی پالتفۆڕمی دابڕانە‬ ‫‪3‬‬

‫رؤذنامةيةكي سياسي‪ ،‬روناكبريي‪ ،‬كؤمةآليةتيي هةفتانةية‬

‫ذمارة (‪ )585‬دو شةممة ‪2016/10/31‬‬

‫«‬

‫وەاڵمی مەال بەختیار بۆ ئەوانەی تیرۆری هزر دەكەن‬

‫"بێباكم بەرامبەرتان کە بەقەد نوكە دەرزییەك‬ ‫بەرژەوەندیی شەخسی من‌و پارتی‌و حكومەت بدۆزنەوە"‬ ‫لە وتنی راستییەكان‪ ،‬لە هیچ فشارێك‬ ‫بە تیرۆری هزرو ئازادیشەوە‪ ،‬سڵ ناكەمەوە‬ ‫ئەو تێبینیانەی لەسەر رێكەوتنەكە هەمبون‪،‬‬ ‫الموایە راست دەرچوون‪ .‬بەاڵم هەرگیز لە‬ ‫رێكەوتنی نێوان یەكێتی‌و گۆڕان‪ ،‬پەشیامن نیم‬ ‫تیرۆری هزر و‬ ‫رەخنەو هەڵەكان‬ ‫‪2‬‬

‫كەم نین ئەوانەی لەناو یەكێتی‌و گۆڕان‪،‬‬ ‫لەرێكەوتنی گۆڕان‌و یەكێتی‪ ،‬پاشگەزبونەتەوە‬ ‫چارەسەری راستەقینە‪ ،‬بێگومان زۆرتر‬ ‫بەدەست پارتی‌و بارزانییە‬

‫«‬

‫كێشەكانی ئێستای پەرلەمانی كوردستان‌و چۆنیەتی‬ ‫چارەسەركردنیان‪ ،‬بەبێ‌ پارتی‌و گۆڕان مەحاڵە‬

‫گەالوێژ‬ ‫باڵودەکاتەوە‬

‫تورکیا‬ ‫چی لە عەفرین‬ ‫دەوێت؟‬ ‫هۆزان عەفرینی‬

‫«‬

‫چاودێر‬ ‫ناوی‬ ‫بەشداربوانی‬ ‫بیستەمین فێستیڤاڵی‬

‫‪7‬‬

‫شیكردنه‌وه‌ی داعش‬

‫له‌بەر رۆشنایی چه‌ند تیۆرێكی كۆمه‌ڵناسی‬


‫ذمارة (‪ )585‬دوشةممة ‪2016/10/31‬‬

‫‪info_chawder@yahoo.com‬‬

‫تیرۆری هزر و رەخنەو‬ ‫هەڵەكان‬

‫مەال بەختیار‬ ‫هەمیشە ئەو پرسیارە دەكرێت‪ :‬ئایا تیرۆری جەستە‬ ‫یان تیرۆری هزر‪ ،‬مەترسیدارترە؟ وەاڵمەكەی ئەوەیە‬ ‫كە ئەگەر تیرۆر‪ ،‬تیرۆركردنی تاك تاكی سیاسەتمەدارو‬ ‫نوسەران بێت‪ ،‬بێگومان زیانی زۆرە‪ .‬ئەوانەی ئەم‬ ‫كارەش دەكەن‪ ،‬بەراستی تاوانبارن‪ .‬بەاڵم جیاوازی‬ ‫تیرۆری جەستە‪ ،‬لەگەڵ تیرۆری هزر‪ ،‬لەوەدایە‪ ،‬تیرۆری‬ ‫هزر‪ ،‬لەناو هاوكێشە سیاسیەكان‌و هەژمونی سیاسی‬ ‫الیەك‪ ،‬دژی هزری بیروڕای ئازاد‪ ،‬مەترسی زیاترە‪.‬‬ ‫چونكە مەترسی زەوتكردنی ئازادی‪ ،‬زۆرتر لەمەترسی‬ ‫تیرۆری هزردایە‪.‬‬ ‫رەخــنــە‪ ،‬جیایە لــە تــیــرۆری هـــزر‪ .‬رەخــنــە بۆ‬ ‫دەستنیشانكردنی هەڵەو راستكردنەوەیانە‪ .‬بەاڵم‬ ‫تیرۆری هزر‪ ،‬بۆ پاكتاوكردنی بیری ئازادی بەرامبەرە‪.‬‬ ‫هەر هێزێكی سیاسیش‪ ،‬رەخنە لە هەڵەكانی خۆی‬ ‫نەگرێ‌‌و رەخنە نەسەلمێنێ‌‪ ،‬ئیتر بە چ مافێكی‬ ‫سیاسی‌و یاسایی‪ ،‬بەردەوام سەرگەرمی رەخنەلێگرتنی‬ ‫دەسەاڵت‌و سەرجەم الیەنە سیاسیەكانە؟!‬ ‫یەكێك لە خەسڵەتە دیارەكانی‪ ،‬دوای دەركەوتنی‬ ‫میدیای ئەهلی‪ ،‬بە لیبراڵیكردنی راگەیاندنەكانە‪ .‬بەبێ‌‬ ‫ئەوەی كۆنترۆڵی پیشەیی‌و مۆرالی تیا بێت‪ .‬چەند‬ ‫الیەنێكی سیاسیش‪ ،‬تێوەگالونەتە ئەو راگەیاندنە‬ ‫لیبراڵیە‪ .‬ئەمەش جێگەی مەترسییە‪ .‬بەتایبەتی‪ ،‬بۆ‬ ‫گەلێك كە دەوڵەتی سەربەخۆی نیەو لەقۆناغی گوزەری‬ ‫دیموكراسیدا‪ ،‬رۆژگــار دەباتە سەرو‪ ،‬چارەنوسیشی‬ ‫كەوتۆتە ناو دۆخێكی ئیقلیمی مەترسیدارەوە‪ .‬قەیرانی‬ ‫ئابوری‌و جەنگی تیرۆریش لەئارادا بن‪.‬‬ ‫ناكرێ كاتێك قسە لە ناكۆكیە سیاسیەكان دەكرێت‪،‬‬

‫چارەسەری راستەقینە‪،‬‬ ‫بێگومان زۆرتر بەدەست پارتی‌و‬ ‫بارزانییە‪ ،‬بەاڵم الیەنەكانی تریش‬ ‫هەرالیەك بەپێی سەنگی خۆی‪،‬‬ ‫بەرپرسیارێتیامن هەیە‬ ‫تەنها یەك گۆشەو یەك الیەنی ببینرێت‪ .‬بەتایبەتی‬ ‫ماوەیەكی زۆر بەسەر كێشە‪ ،‬پێشنیار‪ ،‬دانیشتنەكان‌و‬ ‫بە بنبەستگەیشتنی پــرۆژەكــان تێپەڕیبێ‌‪ .‬دۆخی‬ ‫ناوچەكە‪ ،‬جێگای رامانە‌و بەرپرسیاریەتەكەش چیكە‬ ‫رێگەمان نادا كات بەفیڕۆ بدەین‌و هەنگاوی راستەقینەی‬ ‫چارەسەریش هەڵنەگرین‪ .‬ئەگەر نەتوانین لەم ماوەیە‬ ‫دەست بخەینە سەر برینەكان‌و بەویژدانەوە سارێژیان‬ ‫بكەین‪ ،‬دڵنیام‪ ،‬دەبینە پاشكۆی پاشماوە قێزەونەكانی‬ ‫روداوەكان‪ .‬چارەسەری راستەقینەش‪ ،‬بێگومان زۆرتر‬ ‫بەدەست پارتی‌و بارزانییە‪ ،‬بەاڵم الیەنەكانی تریش‬ ‫هەرالیەك بەپێی سەنگی خۆی‪ ،‬بەرپرسیارێتیمان‬ ‫هەیە‪.‬‬ ‫بەحوكمی ئەو ئەزمونەی كە هەمە‪ ،‬كێشەكانی ئێستای‬

‫پەرلەمانی كوردستان‌و چۆنیەتی چارەسەركردنیان‪،‬‬ ‫بەبێ‌ پارتی‌و گۆڕان مەحاڵە‪ .‬چارەسەركردنی كێشەی‬ ‫پەرلەمانیش‪ ،‬بەستراوە بە چارەسەركردنی دەسەاڵتە‬ ‫یاسایی‌و سیاسیەكانی سەرۆكی هەرێمەوە‪ .‬ئەگەر‬ ‫بمانەوێ چارەسەر لەسەر ئەم دوو كێشەیە بدۆزینەوە‪،‬‬ ‫ناكرێ‌ ئۆباڵ بخەینە سەر الیەك‌و هەڵەكانی خۆمان‬ ‫نەزانین‪ .‬بەڵكو ئەگەر راستگۆ بین‪ ،‬دەبێ‌ هەڵەكانی‬ ‫خۆمان پێشتر رەخنەی لێبگرین‪ .‬هەتا بە پەرێزی‬ ‫پاكژەوە بچینە پێشەوە بۆ چارەسەری بنەڕەتی‪.‬‬ ‫لەدوای ئەو بڕیارە پڕ لە هەڵدێرە سیاسی‌و یاساییەی‬ ‫پارتی بۆ داخستنی پەرلەمان‪ ،‬با سەیری نەخشەی‬ ‫سیاسی بكەین‪ ،‬هەتا بزانین‪ ،‬ئایە بە چ پرۆژەیەك‌و‪ ،‬بە چ‬ ‫ئاراستەیەك‌و‪ ،‬بە چ كەم‌و زۆركردنێكی فراكسیۆنەكان‪،‬‬ ‫توانراوە دۆخەكە ئاسایی‌و پەرلەمان كارا بكرێتەوە؟‬ ‫بەڵكو دۆخەكە ئاڵۆزتر بووە‪ ،‬بۆ نمونە‪:‬‬ ‫‪ -‬مەخابن پەرلەمان كارا نەكرایەوە‪.‬‬

‫دوای لەكارخستنی ناڕەوای‬ ‫پەرلەمان‌و ئیزندانی پشكە‬ ‫وەزیری گۆڕان‪ ،‬یەكێتی‬ ‫لەحكومەتی هەرێم نەكشایەوەو‬ ‫هێزی پێشمەرگەی كوردستانی‬ ‫جیانەكردەوە‪ .‬بەدڵنیاییەوە‬ ‫ئەگەر هەڵەی سرتاتیژی وای‬ ‫بكردایە‪ ،‬لەالیەكەوە هێزی‬ ‫پێشمەرگە‪ ،‬لێكدەترازان؛‬ ‫لەالیەكی تریشەوە‪ ،‬دوو‬ ‫هەرێمیی سەریهەڵدەدا‬ ‫ چوار الیەنە سیاسیەكە‪ ،‬نەیانتوانی پرۆژە یاسای‬‫سەرۆكایەتی هەرێم ببەنە پێشەوە‪.‬‬ ‫ سیستەمی سیاسی‪ ،‬ئاڵوگۆڕی بەسەردا نەهات‪.‬‬‫ قەیرانی دارایــی‪ ،‬هەموو جومگەكانی واڵتەكەی‬‫تەنیوەتەوە‪.‬‬ ‫ متمانەی سیاسی لەنێو الیەنەكاندا‪ ،‬الوازتر بووە‪.‬‬‫ نێوان یەكێتی‌و پارتی‪ ،‬وەكو جاران نەماوە‪.‬‬‫ هەتا ئێستا كێشەی بودجەو موچە‪ ،‬كۆتایی‬‫نەهاتووە‪.‬‬ ‫ تــەواوی دام‌ودەزگاكانی پارێزگای سلێمانیش‪،‬‬‫پەكیان كەوتووە‪.‬‬ ‫ رێكەوتنی یەكێتی‌و گــۆڕان لەسەر جێگۆڕكێ‬‫بە پارێزگارەكانی سلێمانی‌و هەڵەبجە‪ ،‬كەوتۆتە‬ ‫تەنگەبەری یاساییەوە!‬ ‫لەپارەوە ئەوەی كە كراوە‪ ،‬دوو راستین‪ :‬یەكەمیان‪:‬‬ ‫دوای لەكارخستنی ناڕەوای پەرلەمان‌و ئیزندانی پشكە‬ ‫وەزیری گۆڕان‪ ،‬یەكێتی لەحكومەتی هەرێم نەكشایەوەو‬ ‫هێزی پێشمەرگەی كوردستانی جیانەكردەوە‪.‬‬ ‫بەدڵنیاییەوە ئەگەر هەڵەی ستراتیژی وای بكردایە‪،‬‬ ‫لەالیەكەوە هێزی پێشمەرگە‪ ،‬لێكدەترازان؛ لەالیەكی‬ ‫تریشەوە‪ ،‬دوو هەرێمیی سەریهەڵدەدا‪ .‬لەم حاڵەتەشدا‬ ‫هەردوو هەرێمەكە دەبووە مەیدانی تەراتێنی دەوڵەتە‬

‫ئیقلیمیەكان‌و دام‌ودەزگا موخابەراتی ناوچەكەو جیهان‪.‬‬ ‫ئەمە جگە لەوەی ئەگەر شەڕی ناوخۆش روینەدایە‪.‬‬ ‫كە دڵنیاین داعشیش سودێكی زۆریان لە دۆخێكی ئاوا‬ ‫وەردەگرت‪ .‬بەڵكو ئەو سەركەوتنانەی پێشمەرگەش‬ ‫بەدینەدەهاتن‪.‬‬ ‫راستی دووەمیش‪ :‬رێكەوتنی یەكێتی‌و گۆڕانە‪.‬‬ ‫كە ئەمە خۆی لەخۆیدا‪ ،‬لەچوارچێوە گشتییەكەیدا‪،‬‬ ‫دەمێكە هەردووال پێش ناكامكردنی پەرلەمان‪ ،‬بۆی‬ ‫تێدەكۆشان‪ .‬بەاڵم مۆركردنی كەوتە دۆخی نالەباری‬ ‫دوای رووداوەكــانــی پەرلەمان‌و حكومەت‪ .‬ئەمەش‬ ‫لەزیانی رێكەوتنەكە بوو‪.‬‬ ‫ئەوساو ئێستاش‪ ،‬ئەو سیاسەتەی یەكێتی راست‌و‬ ‫دروست بوو‪ ،‬كە هاوسەنگی سیاسی‌و ئیداری لەنێوان‬ ‫یەكێتی‌و گۆڕان‌و پارتی‪ ،‬بپارێزرێت‪ .‬نەك لەگەڵ گۆڕان‬ ‫رێكبكەوین‌و لەگەڵ پارتی تێبكەوین‪ .‬چونكە روداوەكان‬ ‫دەریانخستووە‪ ،‬یەكێتی‌و پارتی پارسەنگی پاراستنی‬ ‫دۆخــی سیاسی‪ ،‬یاسایی‪ ،‬ئاسایش‌و بەرێوەبردنی‬ ‫واڵتەكەن‪ .‬یەكێتیش بەجیا دەستەبەری بەردەوامیی‬ ‫پــرۆســەی دیموكراسییە‪ .‬پــرۆســەی دیموكراسی‬ ‫بەبێ‌ پاراستنی هاوسەنگی لەم قۆناغەی گوزەری‬ ‫دیموكراسیە‪ ،‬مەحاڵە‪ .‬هەرگیزیش ناتوانرێت دیموكراسی‬ ‫لە هەرێمێكی وەكو كوردستاندا‪ ،‬لەپارسەنگی سیاسی‬ ‫جیابكرێتەوە‪ .‬ئەمە خەیاڵە‪ .‬تەنانەت ئەم پارسەنگە‬ ‫پەیوەندی بەژمارەی كورسی ناو پەرلەمانیشەوە نیە‪.‬‬ ‫چونكە ئێمە لەكوردستانێكدا ناژین نەریتی دیموكراسی‌و‬ ‫دەستاودەستكردنی دەسەاڵتی تیا بێت‪ .‬لەواڵتێكدا‬ ‫ناژین‪ ،‬پاشماوەكانی شەڕی ناوخۆو دەستكێشەكانی‬ ‫دەوروبەرمان‪ ،‬كۆتایی پێهێنرابێ‌‪ .‬تەنانەت هۆشیاری‬ ‫دیموكراسیش لەو ئاستەدا نییە‪ ،‬هەتا ستراتیژی‬ ‫سیاسی مەدەنی نوێی بۆ دابڕێژرێت‪ .‬وردتریش بڵێین‪:‬‬ ‫دۆخی ئێستای كوردستانیش پەیوەندی بەهاوسەنگیی‬ ‫هێزەوە هەیە‪ .‬هێز لەم واڵتانەی ئێمە‪ ،‬زۆر زۆر گرنگە‪.‬‬ ‫بەندە كە ئەم قسانە دەكەم‪ ،‬لەژیانی سیاسی خۆمدا‪،‬‬ ‫لەهیچ كابینەیەكی حكومەت بەشداریم نەكردووە‪.‬‬ ‫لەئێستاوە تا مەرگ‪ ،‬بێباكم بەرامبەر بەوانەی تیرۆری‬ ‫هزر دەكــەن‪ .‬بەقەد نوكە دەرزیــیــەك بــەرژەوەنــدی‬ ‫شەخسی من‌و پارتی‌و حكومەت بدۆزنەوە‪ .‬یان ئەرزێكی‬ ‫بازرگانی یان كۆمپانیایەك‪ ،‬شوقەو ڤێالیەك‪ ،‬یان‬ ‫رۆژێك لەرۆژان بۆ هەر داخوازییەكی شەخسی‪ ،‬نەك‬ ‫هەر ئێستا بەڵكو لەرابردوشدا‪ ،‬تەنانەت ئەوكاتەی ئااڵی‬ ‫شۆڕشیش‪ ،‬لەسەر خۆم‌و كەسوكارم‪ ،‬بسەلمێنرێت‪.‬‬ ‫بەڵكو لەبەرەنگاری یەكێتیەكەشم بەرامبەر پارتی‪ ،‬یا‬ ‫هەر الیەكی تر‪ ،‬هەندێك دروشم فرۆش‪ ،‬ناتوانن تانەم‬ ‫لێبدەن‪ .‬دۆست‌و دوژمن لەمبارەیەوە‪ ،‬بێمنەت بن‪.‬‬ ‫من كە شەرمەزارییەكی وام بەسەر خۆمدا نەهێنابێ‌و‬ ‫لەهیچ بەڵگەیەك لەسەرم‪ ،‬نەسڵەمێمەوە‪ ،‬بێگومان لە‬ ‫وتنی راستییەكانیش‪ ،‬لە هیچ فشارێكی تر‪ ،‬بە تیرۆری‬ ‫هزرو ئازادیشەوە‪ ،‬سڵ ناكەمەوە‪ .‬ئەم بۆچونانەی من‪،‬‬ ‫تەنها باشوری كوردستان‪ ،‬لەنێوان پارتی‌و گۆڕان‌و‬ ‫الیەنەكانی دیكە‪ ،‬ناگرێتەوە‪ .‬بەڵكو هەمان بۆچونم‬ ‫لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی الیەنە سیاسیەكانی‬ ‫بەشەكانی كوردستانیش‪ ،‬هەیە‪ .‬هەروەها‪ ،‬لەنێوان‬ ‫پارتی‌و ئەو الیەنەنانەش‪ ،‬بۆچونەكانم دەربڕیوە‪.‬‬ ‫دڵنیاشم‪ ،‬مێژوو‪ ،‬نە تەنها بە بڕیارە حزبیەكانی‬ ‫پارتی دەچێ‌ بەڕێوە‪ ،‬نە بە سیاسەتی فۆبیای پارتی‪،‬‬ ‫كێشەكان چارەسەر دەكرێت‪ .‬تاكە رێگا دۆزینەوەی‬ ‫چارەسەری مامناوەندی‌و قبوڵكردنی یەكترو راگرتنی‬ ‫هاوسەنگییە لەنێوان ئــەرك‌و مافدا‪ .‬با نمونەكانی‬ ‫راب ــوردوو بیربخەینەوە هەتا تابلۆكە جوانتر پاك‬ ‫بكەینەوە‪:‬‬ ‫ یەكێتی‌و پــارتــی‪ ،‬لــە حــەفــتــاوشــەشــەوە‪ ،‬تا‬‫رێكەوتنامەی واشنتن چیمان بەیەكتر نەكرد؟!‬ ‫ لەهەڵبژاردنەكاندا هەموو الیەنەكان‪ ،‬چیمان بەیەك‬‫نەدەوت؟!‬ ‫ لە دۆستایەتی دەوڵەتانی ئیقلیمدا‪ ،‬چەندمان‬‫گاسنی رق‪ ،‬بەرامبەر بەیەك دەچەقاند؟!‬ ‫ لەخۆپیشاندانەكان‌و ‪17‬ی شوباتدا‪ ،‬با ئاوڕێك لە‬‫بەیاننامەو وتارەكان‌و دژایەتیەكان‪ ،‬بدەینەوە‪.‬‬

‫دڵنیام‪ ،‬مێژوو‪ ،‬نە تەنها بە‬ ‫بڕیارە حزبیەكانی پارتی دەچ ‌ێ‬ ‫بەڕێوە‪ ،‬نە بە سیاسەتی فۆبیای‬ ‫پارتی‪ ،‬كێشەكان چارەسەر‬ ‫دەكرێت‪ .‬تاكە رێگا دۆزینەوەی‬ ‫چارەسەری مامناوەندی‌و‬ ‫قبوڵكردنی یەكرتو راگرتنی‬ ‫هاوسەنگییە لەنێوان ئەرك‌و‬ ‫مافدا‬ ‫ هەڵوێستەكانی گــۆڕان بەرامبەر بە پارتی‪،‬‬‫دوای ‪17‬ی شوباتیش‪ ،‬دەزانین چۆن بوو! دوای دوا‬ ‫هەڵبژاردنیش‪ ،‬پەیوەندی گۆڕان‌و پارتی‪ ،‬دەزانین لەناو‬ ‫حكومەتی بنكە فراواندا‪ ،‬گەیشتە كوێ‌!‬ ‫ئێستاش دەزانین ناكۆكیەكان‪ ،‬لەگرێژنە دەرچوون‪.‬‬ ‫بەداخەوە ئاسۆی چارەسەریش هێشتا ساماڵ نیە‪.‬‬ ‫بــەاڵم چۆنیەتی چارەسەركردنی ئەم كێشانەش‪،‬‬ ‫نابێ‌ تەنها لەسیاسەتی راگەیاندنی لیبڕال‌و تیرۆری‬ ‫هزری ئەم‌و ئەوەوە‪ ،‬رەچاو بكرێت‌و بەس‪ .‬ئەم جۆرە‬ ‫سیاسەتە‪ ،‬تەنها بۆ دەرونی شەكەت‪ ،‬ئاسودەبەخشێكی‬ ‫كەمخایەنە‪ .‬سەرەنجام‪ ،‬زەرەری گەورە لە چارەسەری‬ ‫ستراتیژیی دەدات‪.‬‬ ‫راگەیاندن‪ ،‬دەبـێ‌ لەگەڵ گیانی بەرپرسیارانەی‬ ‫چــارەســەری كێشەكان‪ ،‬هاوتەریب بـــڕوات‪ .‬بەاڵم‬ ‫بەداخەوە‪ ،‬پێچەوانەكەی دەبینین‪ .‬دڵنیاشم‪ ،‬بەشی‬ ‫زۆری ئەوەی دژی بۆچونە ئەقاڵنیەكان دەوترێت‪ ،‬زۆر‬ ‫نابات‪ ،‬لەالپەڕەیەكی رەشی مێژوودا‪ ،‬جێگای دەبێتەوە‪.‬‬ ‫هەرالیەكیش بیەوێ‌ چارەسەری راستەقینە بدۆزێتەوە‪،‬‬ ‫پیاچونەوە بە سیاسەتەكانی‪ ،‬بەتایبەتی هەڵەكانی‪،‬‬ ‫ئەركێكی دیموكراسی‌و بەرپرسیارێتی نەتەوایەتیە‪.‬‬ ‫ئاشكراشە كە ئەو هێزانەی رەخنە قبوڵ ناكەن‌و هەڵە‬ ‫راستناكەنەوە‪ ،‬لەمێژوودا‪ ،‬چییان بەسەرهاتووە‪.‬‬ ‫لەكۆتاییشدا دەمــەوێ‌ بڵێم‪ :‬كەم نین ئەوانەی‬ ‫لەناو یەكێتی‌و گۆڕان‪ ،‬لەرێكەوتنی گۆڕان‌و یەكێتی‪،‬‬ ‫پاشگەزبونەتەوە‪ .‬من یەكێكم لەوانەی ئەو تێبینیانەی‬ ‫لەسەر رێكەوتنەكە هەمبون‪ ،‬الموایە راست دەرچوون‪.‬‬ ‫بەاڵم هەرگیز لە رێكەوتنی نێوان یەكێتی‌و گۆڕان‪،‬‬ ‫پەشیمان نیم‪.‬‬

‫ئەگەر نەتوانین لەم ماوەیە‬ ‫دەست بخەینە سەر برینەكان‌و‬ ‫بەویژدانەوە سارێژیان بكەین‪،‬‬ ‫دڵنیام‪ ،‬دەبینە پاشكۆی پاشاموە‬ ‫قێزەونەكانی روداوەكان‬

‫‪2‬‬


‫تەوەر‬

‫ذمارة (‪ )585‬دو شةممة ‪2016/10/31‬‬

‫‪info_chawder@yahoo.com‬‬

‫‪3‬‬

‫فیمێنیزمی رۆشنگەری داهێنانی پالتفۆڕمی دابڕانە‬ ‫هۆزان مەحمود‪ ،‬نوسەرو چاالكی فیمێنیست‪ :‬ژنان‌و پیاوانی كوردستان هۆشیارییان لەسەر فیمێنیزم نیە‬

‫دیداری‪-‬لەتیف حسێن‪:‬‬ ‫گفتوگۆكردن لەســەر فێمێنیزمی‬ ‫كوردی‌و بزوتنــەوەی فێمێنیزم‪،‬‬ ‫لەهەرێمی كوردستان‪ ،‬ماوەیەكی‬ ‫زۆرە رای جیــاوازی لەســەرە‪،‬‬ ‫بەجۆرێــك هێشــتا نەتوانــراوە‬ ‫ببینەخاوەنــی مانیفێســتێكی‬ ‫تایبــەت بــەو بــوارەو كاركردن‬ ‫لەســەری‪ ،‬بــەاڵم ماوەیەكــەو‬ ‫لــەدوای دوەمیــن كۆنفرانســی‬ ‫دابڕان مانیفێستێك بەمەبەستی‬ ‫گفتوگــۆ خراوەتەڕو بــۆ ئەوەی‬ ‫بتوانرێــت لــە ئاینــدەداو پــاش‬ ‫دەوڵەمەندكردنــی كاری جــددی‬ ‫لەو پێناوەدا لەســەر بكرێت‪ ،‬لە‬ ‫دیمانەیەكی تایبــەت بە رادیۆی‬ ‫مەدەنیەت‌و رۆژنامەی چاودێردا‪،‬‬ ‫هۆزان مەحمود‪ ،‬نوسەرو چاالكی‬ ‫بــواری مافەكانی ژنان‪ ،‬تیشــك‬ ‫دەخاتــە ســەر چەنــد بابەتێكی‬ ‫گرنگــی وەك بزوتنــەوەی‬ ‫بززوتنــەوەی‬ ‫فێمێنیــزم‌و‬ ‫لەهەرێمــی‬ ‫فێمێنیزمــی‬ ‫كوردستان‌و كێشــەو گرفتەكانی‬ ‫ژنان‌و هۆكارەكانی‪...‬‬

‫لە كوردســتاندا ماوەیەكی زۆرە قسە‬ ‫لەســەر فێمینیزم‌و فێمینیست دەكرێت‪،‬‬ ‫ئایــا دەتوانیــن بڵێیــن ئێمــە خاوەنی‬ ‫بزوتنەوەیەكی فێمینیزمین ؟‬ ‫هۆزان مەحمود‪ :‬دیارە دەستخســتنە‬ ‫ســەر ئــەو مێــژووە كورتــەی كــە‬ ‫رێكخراوەكانــی ژنــان لــە كوردســتان‬ ‫هەیانــەو پۆلێنكردنی وەكــو فێمێنیزم‪،‬‬ ‫ناتوانــم وەك فێمینیزم پۆلێنیان بكەم‪،‬‬ ‫لەبەرئەوەی پێشــتر كاتێك حزبەكان لە‬ ‫شــاخ بون ئەوان رێكخــراوی تایبەت بە‬ ‫ژنانیان هەبــوە‪ ،‬كاتێكیش كە حزبەكان‬ ‫دێنــەوە نــاو شــار لــە دوای ڕاپەڕیــن‪،‬‬ ‫هــەم رێكخراوەكانــی ژنانــی حزبەكان‌و‬ ‫هەمیــش كۆمەڵێــك رێكخــراوی ژنانــی‬ ‫چــەپ‌و ئیســامی دروســتدەبن‪ ،‬كــە‬ ‫هەموی حــزب دروســتیان دەكات‪ ،‬ئەو‬ ‫رێكخراوانە چاالكی دەكەن‌و خۆپیشاندان‬ ‫رێكدەخــەن‪ ،‬بەاڵم هەمویان لە روانگەی‬ ‫حزبەكانی خۆیانەوە تەعبیر لە مافەكانی‬ ‫ژنــان دەكەن‪ ،‬ئەوە ســەرەتایەكی باش‬ ‫بــو‪ ،‬بــەاڵم لــە دوای ســاڵی ‪2003‬ەوە‬ ‫كاتێــك عیــراق رزگار دەكرێــت‌و لە پڕ‬ ‫كوردســتان‌و عیــراق بــە ڕوی جیهانــدا‬ ‫دەكرێتەوەو رێكخراوە گەورەكانی جیهان‬ ‫دێنــە عیراقەوەو پارە ســەرف دەكەن‌و‬ ‫رێكخــراوی "‪ "NGO‬دروســتدەكەن‪،‬‬ ‫لــە هەرێمــی كوردســتانیش بــە دەیان‬ ‫رێكخراوی "‪ "NGO‬دروســتبوە هەمو‬ ‫كارێكیــان بوە بە پــرۆژە‪ ،‬بەاڵم هیچی‬ ‫پەیوەنــدی بە یەكتــرەوە نییــە‪ ،‬تەنها‬ ‫بــۆ ئەنجامدانی كارێكە‪ ،‬كە لە راســتیدا‬ ‫ئێمە ئەجێندایەكی كوردی نابەینە پێش‬ ‫كــە پەیوەســتبێت بــە ژنی كــوردەوەو‬ ‫هەڵقواڵوی كێشەكانی ژنی كورد بێت‪.‬‬ ‫كەواتە ئەوە ئەجێندای واڵتانی دیكەیە ؟‬ ‫هــۆزان مەحمــود‪ :‬بــەردەوام‬ ‫ئەوروپییــەكان‬ ‫رۆژئاواییــەكان‌و‬ ‫دروســتكردنی كلتــورو شارســتانیەتی‬ ‫خۆیــان وەك ئەوروپیــەك كــە خاوەنی‬ ‫زانســت‌و مەعریفــەو شارســتانیەتە‪،‬‬ ‫بــەردەوام ئــەوە بەرهەمدەهێنێتەوە لە‬ ‫رێــگای خەڵكی غەیــرە ئەوروپی وەكو‬ ‫كۆیلەو ژێردەستە‪ ،‬كە بەردەوام كەسێكە‬ ‫پێویســتی بە شارستانیكردنە پێویستی‬ ‫بە فێربونە‪ ،‬واتە هەمیشە رۆژئاواییەكان‬ ‫دەیانەوێــت تۆ لەوانــەوە فێربیت‪ ،‬ئەوە‬ ‫پرۆژەیەكە كە لە سەرەتای كۆلۆنیالیزم‬ ‫لە رێگەی كەنیسەكانەوە دەكراو خەڵك‬ ‫فێــر دەكــرا‪ ،‬بۆیە دەبینین لــە ئەفریقا‬ ‫ئەوەندەی كڵێســا قەرەباڵغە لە ئەوروپا‬ ‫قەرەباڵغ نییە‪ ،‬واتە وابەستەت دەكات بە‬

‫هۆزان مەحمود‪ :‬ئیســامی سیاســی‬ ‫بــەردەوام دەیەوێــت كۆمەڵێــك شــت‬ ‫وەربگرێت‪ ،‬بەاڵم لە مانا مرۆڤایەتیەكەی‬ ‫دایببڕێــت‪ ،‬بــۆ نمونــە "دیموكراســی"‬ ‫ئیســامی سیاســی گەمەی خــۆی تێدا‬ ‫دەكات بــۆ ئەوەی بگات بە دەســەاڵت‪،‬‬ ‫بەاڵم كاتێك دەگاتە دەســەاڵت پێستە‬ ‫راســتەقینەكەی خــۆی دەردەكەوێــت‪،‬‬ ‫لــە بابەتی فێمێنیزم‌و ژنانیشــدا كاتێك‬ ‫دەزانێت لەو بــوارەدا توێژینەوە هەیەو‬ ‫ســەرهەڵدانێك هەیــە‪ ،‬رێــك لەوانەیە‬ ‫بێت ئەو وشــەیە وەربگرێت‌و بیكات بە‬ ‫فێمینیزمی ئیسالمی‪ ،‬دیارە فێمینیزمی‬ ‫ئیســامی دروســتبوە لــە ســەرەتای‬ ‫نەوەدەكانەوە لە ئێرانەوە سەریهەڵداوە‪،‬‬ ‫من ناویان نانێم فێمینیست‪ ،‬چونكە تۆ‬ ‫كــە فیكری فێمێنیزم وەردەگری دەبێت‬ ‫زۆر شــتی تــری لەگەڵ وەربگــری‪ ،‬بۆ‬ ‫نمونە پەیوەندی سێكســی لە دەرەوەی‬ ‫هاوســەرگیری‪ ،‬دروســتكردنی منــداڵ‬ ‫لــە دەرەوەی هاوســەرگیری‪ ،‬منــداڵ‬ ‫لەبــار بردن‪ ،‬رەفزكردنی هاوســەرگیری‬ ‫دینــی‪ ،‬رەفزكردنــی مارەیــی‌و تــەاڵق‪،‬‬ ‫فێمێنیــزم لە ســەرەتادا عەلمانی بوەو‬ ‫لە بەرامبەر زۆڵمی كڵێســا دروستبوە‪،‬‬ ‫زۆرێــك لە فێمینیســتەكان لە بەریتانیا‬ ‫هێرشــیان كردۆتــە ســەر كەنیســەو‬ ‫كڵێساكان‪ ،‬چونكە زوڵمەكەیان ئەوەندە‬ ‫زۆر بــوە بەرامبــەر بە ژنــان‪ ،‬ژنێك كە‬ ‫پەیڕەوی ئاینــی نەكردبێت پێیان وتوە‬ ‫ئــەوە جادوگــەرەو ســوتاندویانە یــان‬ ‫خنكاندویانە‪ ،‬لەبــەر ئەوە فێمێنیزم لە‬ ‫ســەرەتادا كە لە رۆژئاوا ســەرهەڵدەدا‬ ‫عەلمانــی بــوە‪ ،‬ئیســامی ناتوانێــت‬ ‫ئیسالمیزەی بكات‌و وەریبگرێت‪ ،‬چونكە‬ ‫ئەوە هەڵەیەو دو فاقیە‪ ،‬بۆیە ژنی كورد‬ ‫ناتوانێت لە كێشمەكێشــمی ئیســامی‬ ‫سیاسیدا بچێتە ناو پرۆژەی فێمێنیزمی‬ ‫ئیسالمیەوە‪.‬‬

‫ئەجێندایەك كە جیاوازی لەگەڵ كلتوری‬ ‫كــوردی هەبێــت‪ ،‬لەوانەیــە ژنــی كورد‬ ‫پێویســتی بە سیمینارێك نەبێت لەسەر‬ ‫بەشــداری سیاســی‪ ،‬بەاڵم پێویستی بە‬ ‫سیمینارێكە لەسەر هۆشیاری تایبەت بە‬ ‫خۆیی‌و كێشەكانی خۆی‪.‬‬ ‫واتە تۆ پێتوایە ژنی كورد هۆشیارییان‬ ‫ســەبارەت بە كێشــەو خەمەكانی خۆی‬ ‫نییە ؟‬ ‫هۆزان مەحمود‪ :‬كە ســەیری بەشێك‬ ‫لــەو ژنانە دەكەم كە لــە رێكخراوەكاندا‬ ‫كاردەكەن‌و سەیری نوسین‌و بابەتەكانیان‬ ‫دەكــەم‪ ،‬لــە زۆربەی شــتەكاندا خۆیان‬ ‫بەرهەمهێنانــەوەی عەقڵیەتــی پیــاو‬ ‫ســاالرین‪ ،‬كەواتە تۆ لێــرە بەس پیاوی‬ ‫پیاو ســاالرت نییە ژنی پیاو ساالریشت‬ ‫هەیە‪.‬‬ ‫بــۆ تا ئێســتا نەتوانــراوە كــە ژنان‬ ‫عەقڵیەتی پیاو ساالری لە خۆیاندابماڵن‬ ‫؟‬ ‫هــۆزان مەحمــود‪ :‬هۆكارێكــی‬ ‫دەگەڕێتــەوە بــۆ نەبونــی هۆشــیاری‬ ‫ســەبارەت بە فێمێنیســتی هەم لە الی‬ ‫ژن‌و هەمیــش لە الی پیاو‪ ،‬چونكە پیاو‬ ‫لــەو دنیا پیاوانەیەی خۆیدا قاڵ بۆتەوە‬ ‫دنیا لــە روانگــەی خۆیــەوە دەبینێت‪،‬‬ ‫تەفســیری بــۆ سیاســەت بــۆ كێشــە‬ ‫كۆمەاڵیەتیــەكان بــۆ مێژو بــۆ هونەر‪،‬‬ ‫رەنگدانەوەی پیاوســاالری پێوە دیارە‪،‬‬ ‫عەقڵیەتــی دژە ژنی لە كلتورو هونەری‬ ‫ئێمە بــەردەوام بەرهەمدەهێنرێتەوە‪ ،‬تۆ‬ ‫ســەیری شــیعری كوردی بكە بەشێكی‬ ‫زۆریان ژنــی كردوە بە كەرەســتەیەكی‬ ‫سێكســی‪ ،‬ئــەوەش هۆكارەكەی ئەوەیە‬ ‫كە تێگەیشــتنێكی تەندروســت نییە بۆ‬ ‫بابەتــی جێنــدەری‪ ،‬ئــەوەش كارێكــی‬ ‫كــردوە كــە ئاڵۆزییەكی گــەروە هەبێت‬ ‫ســەبارەت بە تێگەیشــتنی ژن بۆ پیاو‬ ‫پیــاو بــۆ ژن‪ ،‬وە هەردوكیشــیان بــۆ‬ ‫خۆیان‪.‬‬ ‫ئایــا بزوتنــەوەی ژنــان‌و فێمێنیــزم‬ ‫دەكەوێتــە كوێــی خەباتــی ژنانــی‬ ‫كوردســتانەوە‪ ،‬بۆچی تا ئێستاش قسە‬ ‫لەســەر كۆمەڵێك كێشەی ژنان دەكرێت‬ ‫كە هی سەردەمی پێش ڕاپەڕینن ؟‬ ‫هۆزان مەحمود‪ :‬پێموایە بەشێكی زۆر‬ ‫لەو ژنانە تا ئێستا خۆیان بە فێمێنیست‬ ‫نەزانیوە پشــت بەســتو نەبون بە هیچ‬ ‫قوتابخانەیەكی فكری فێمێنیســتی‪ ،‬تۆ‬ ‫كاتێــك خۆت بە فێمێنیســت لە قەڵەم‬ ‫دەدەی كــە پشــت بەســتو بیــت بــە‬ ‫قوتابخانەیەكی فكری فێمێنیستی‪.‬‬ ‫بۆچــی قوتابخانەیەكــی فیكــری‬ ‫كوردســتاندا‬ ‫لــە‬ ‫فێمێنیســتی‬ ‫هەڵنابژێردرێــت؟ ئایــا پێتوانیــە ئەوە‬ ‫پەیوەنــدی بــە كلتــورو ئاین‌و شــەرمی‬ ‫ئەو كەســانەوە هەبێت كە لــەو بوارەدا‬ ‫كاردەكەن ؟‬ ‫هۆزان مەحمود‪ :‬كێشەكە ئەوەیە ئێمە‬ ‫لەسەرەتای دروســتبونی كایەكانەوە چ‬ ‫سیاســەت بێــت چ كلتور بێــت‪ ،‬هەر لە‬ ‫بنەمــاوە پیاوانــە بوە‪ ،‬ژن لــەو كایانە‬ ‫جیاكراوەتــەوە‪ ،‬تەنانــەت لە ئەوروپاش‬ ‫كاتێــك ژن چۆتــە نــاو سیاســەت‌و‬ ‫كایــە ئەدەبــی‌و كلتوریەكانــەوە زیاتــر‬ ‫پیاوانــە بــوە‪ ،‬چونكە لە بنەمــادا پیاو‬ ‫دروستیكردون‪ ،‬بۆیە پیاوەكان بە دونیا‬ ‫بینییەكــی پیاوانەوە دەڕۆنە پێشــەوە‪،‬‬ ‫بــەاڵم كاتێــك ژن دەچێتــە نــاو ئــەو‬ ‫كایانەوە پێویســتە ئەویــش دونیا بینی‬ ‫خــۆی هەبێت‌و ئاشــكرای بكات‌و لەیەك‬ ‫تێبگەن‌و گفتوگۆ دروســت بكەن‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لە كەیســی ژنانــی كورددا لە كەیســی‬ ‫كایەكانــی سیاســەت‌و ئــەدەب‌و كلتورو‬ ‫هونەری كوردیدا تا ئێستا ئەوە دروست‬ ‫نەبوە‪ ،‬ژن بوە بە بەشــێك لە كایەكانی‬ ‫پیــاوان‪ ،‬لە بنەڕەتدا ئەوەیە كێشــەكە‪،‬‬ ‫ژن بە هۆشــیارییەكی فێمێنیســتی‌و بە‬

‫كاتێك خۆت‬ ‫بە فێمێنیست لە‬ ‫قەڵەم دەدەی كە‬ ‫پشت بەستو بیت‬ ‫بە قوتابخانەیەكی‬ ‫فكری‬ ‫فێمێنیستی‬ ‫دونیــا بینییەكــی ژنانــەوە نەچۆتە ناو‬ ‫كایەكانــەوە‪ ،‬بەڵكــو دونیــا بینیەكــی‬ ‫پیاوانەی هەیە‪.‬‬ ‫پێتوانیە ئاین رۆڵی هەبێت لەو بوارەدا ؟‬

‫هۆزان مەحمود‪ :‬هەمو ئەوانە رۆڵیان‬ ‫هەیــە‪ ،‬بــەاڵم من لەگەڵ ئەوەشــدا ئەو‬ ‫جۆرە بەشداریكردنانەی ژن لە كایەكاندا‬ ‫بە پۆزەتیڤ دەبینم بە هەڵە لێم تێمەگە‪،‬‬ ‫چونكە هەمو شێتێك سەرەتا دەبێت لە‬ ‫هەنگاوێك دەستپێبكات‪ ،‬هەمو ئەوانەی‬ ‫كــە ژن لە پەرلەمانن یــان وەزیرن یان‬ ‫لــە مەكتەبــی سیاســی حزبەكانن یان‬ ‫نوســەرو راگەیاندنكارو شاعیرو ئەدیبن‬ ‫هەمــو ئەوانە پۆزەتیڤن‪ ،‬بەاڵم هێشــتا‬ ‫بەس نیە بۆ ئەوەی ئێمە پەیوەندیەكی‬ ‫جوانــی نێرو مێمــان هەبێت لەو واڵتەدا‬

‫سەرەڕای‬ ‫رەخنەکانیش‬ ‫بەشداریكردنی‬ ‫ژن لە كایەكاندا‬ ‫بە پۆزەتیڤ‬ ‫دەبینم‬ ‫بەداخــەوە كــە تا ئێســتا نیمانــە‪ ،‬ژن‬ ‫كــە دەچێتــە ئۆفیســێكەوە مەترســی‬ ‫ئــەوەی هەیە كە دەســتدرێژی نەكرێتە‬ ‫ســەر لەالیــەن بەڕێوەبەرەكەیەوە‪ ،‬یان‬ ‫كــە دەچێتــە كۆمپانیایــەك كاردەكات‬ ‫ترسی ئەوەی هەیە خاوەنی كۆمپانیاكە‬ ‫نیــازی خراپی هەبێــت بەرامبەری‪ ،‬یان‬ ‫لــە نــاو حزبــەكان یان هەر شــوێنێكی‬ ‫تــر بــەردەوام ژن ئــەو مەترســیانەی‬ ‫هەیــە‪ ،‬بەاڵم جورئەتێكــی باش‌و جوانە‬ ‫چونەتە ناوەوە تەنیا پێویســتیان بەوە‬ ‫هەیــە هۆشــیارییەكی ژنانەیان هەبێت‌و‬ ‫پشتیوانی یەكتر بن‪.‬‬ ‫لەمــاوەی رابــردوداو لە كۆنفرانســی‬ ‫رێكخراوی دابڕان لــە پانێلێكدا باس لە‬ ‫فێمێزمی حەاڵڵ‌و حەرام كرا‪ ،‬مەبەســت‬ ‫لەوە چی بو‪ ،‬ئەوە لە كوێوە ســەرچاوە‬ ‫دەگرێــت‪ ،‬ئایــا ژنانــی ئێمە لــە نێوان‬ ‫كامیانن ؟‬

‫پالتفۆرمــی دابــڕان بزوتنەوەیەكــی‬ ‫نوێــی فێمێنیزمــی لــە كوردســتاندا‬ ‫ڕاگەیاندوەو مەنیفێستێكیشی بۆ گفتوگۆ‬ ‫ئامادەكــردوە‪ ،‬ســەرنجت لەســەر ئەوە‬ ‫چیە‪ ،‬ئایــا پێتوایە ئــەوە ئامانجەكەی‬ ‫خۆی بێنێتە دی ؟‬ ‫هــۆزان مەحمــود‪ :‬هەر لەســەرەتاوە‬ ‫دەستخۆشــی‌و پیرۆزبایــم لــە پرۆژەی‬ ‫دابڕان كردوە‪ ،‬پرۆژەیەكی جدییەو كاری‬ ‫جدی دەكات‪ ،‬لەسەر پرسی عەلمانیەت‌و‬ ‫رۆشــنگەری‪ ،‬بابەتــی فێمێنیــزم‌و‬ ‫رۆشنگەری یان بە تەنیا رۆشنگەری بە‬ ‫الی فێمینیستەكانەوە رۆشنگەری خۆی‬ ‫لە ژێر پرســیاردایە‪ ،‬رۆشنگەری كاتێك‬ ‫لــە ئەوروپــا ســەریهەڵداوە هەڵگــری‬ ‫كۆمەڵێك دروشــم بوە‪ ،‬بەاڵم زوڵمیشی‬ ‫لــە ژن كــردوە‪ ،‬ئەو ئــازادی‌و مافانەی‬ ‫بــاس دەكرا ژنی نەدەگرتەوە بۆیە ئەوە‬ ‫بوە جێی رەخنەگرتنی فێمێنیستەكان‌و‬ ‫دروســتبونی رەوتی تری فێمێنیســتی‌و‬ ‫عەلمانــی‪ ،‬رۆشــنگەری پرۆژەیەكــی‬ ‫گەورەیە پرۆژەیەكی گرنگە لە ئەوروپا تا‬ ‫ئێستاش‪ ،‬چونكە دابڕانێكی دروستكرد‬ ‫لە نێوان هێزو دەسەاڵتی كڵێسا بەسەر‬ ‫ژیانــی شەخســی مرۆڤــەوە‪ ،‬لەوەشــدا‬ ‫ژنــان ســودیان وەرگــرت هەرچەنــدە‬ ‫لەســەرەتاوە ژنــی نەدەگرتــەوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫ئــەوە بــو بە فەزایەك كــە بێنە ناوەوە‬ ‫ژنانیــش ســودی خۆیــان لێوەرگــرت‪،‬‬ ‫هەمو شۆڕشــێك كۆمەڵێك شتی باش‌و‬ ‫خــراپ بــەدوای خۆیــدا دەهێنێت‪ ،‬هیچ‬ ‫شــتێك بەبــێ‌ خــەوش نیــە‪ ،‬بۆیە من‬ ‫رۆشنگەری رەتناكەمەوە بە پێچەوانەوە‬ ‫پرۆســەیەكی گەورەیەو شــتی گەورەی‬ ‫بــەدوای خۆیــدا هێناوە‪ ،‬بــەاڵم دەبێت‬ ‫كەموكوڕیەكانیشــی ببینیــن‪ ،‬چونكــە‬ ‫دابــران ئەدۆبتــی رۆشــنگەری كردوە‪،‬‬ ‫گرنگــە ئــەو الیەنانــەی رۆشــنگەری‬ ‫بزانێــت لێكۆڵینــەوەی لەســەر بكات‪،‬‬ ‫فێمینیزمــی رۆشــنگەری ئەوەندەی من‬ ‫بزانــم وەكــو قوتابخانەیەكــی فیكــری‬ ‫بونی نیە‪ ،‬ئــەو قوتابخانــە فیكریانەی‬

‫جورئەتێكی‬ ‫باش‌و جوانە ژنان‬ ‫چونەتە ناو کایەکانەوە‬ ‫تەنیا پێویستیان بەوە‬ ‫هەیە هۆشیارییەكی‬ ‫ژنانەیان هەبێت‌و‬ ‫پشتیوانی یەكرت بن‬

‫لە بنەڕەتدا‬ ‫ئەوەیە كێشەكە‪،‬‬ ‫ژن بە هۆشیارییەكی‬ ‫فێمێنیستی‌و بە دونیا‬ ‫بینییەكی ژنانەوە‬ ‫نەچۆتە ناو كایەكانەوە‪،‬‬ ‫بەڵكو دونیا بینیەكی‬ ‫پیاوانەی هەیە‬

‫فێمێنیــزم كــە هەن هەر لە ســەرەتای‬ ‫حەفتاكانــەوە بریتیــن لــە (ماركــس‬ ‫فێمینیــزم‪ ،‬رادیكال فێمینیــزم‪ ،‬لیبراڵ‬ ‫فێمینیزم‪ ،‬پۆســت مۆدێــرن فێمینیزم‪،‬‬ ‫كەڵچــەر فێمینیزم‪...‬هتــد) واتــە هەر‬ ‫كەســەو پرۆژەیــەك دەهێنــێ‌‌و كاری‬ ‫لەســەر دەكەن‌و جۆرێك لە فێمینیزمی‬ ‫تێــدا دەدۆزنــەوە‪ ،‬دیــارە فێمێنیزمــی‬ ‫رۆشنگەری داهێنانی پالتفۆرمی دابڕانە‬ ‫من دەستخۆشــیان لێدەكــەم‌و بە بڕوای‬ ‫من كێشــەی تێــدا نییە‪ ،‬بــەاڵم گرنگە‬ ‫بۆ ژنی كورد رونبكرێتەوە رۆشــنگەری‬ ‫چیــەو فێمێنیزم چیە ؟ چۆن دەتوانین‬ ‫ئەم دوانە یەك بخەین‪ ،‬من پێشنیارێكم‬ ‫كرد مادام ئەوە پرۆژەی دابڕانە باشترە‬ ‫بڵێین "بزوتنەوەی ژنانی سیكۆالریستی‬ ‫كوردســتان" لە چوارچێوەی پالتفۆرمی‬ ‫دابڕانــدا‪ ،‬بــۆ ئــەوەی رەوتی ئــەو ژنە‬ ‫عەلمانیانــە جیا بكاتەوە لــە رێكخراوە‬ ‫ئێن جی ئۆو رێكخراو كەسەكانی تر كە‬ ‫تێكەڵن لەســەر عەلمانی‌و سیكۆالریزم‪،‬‬ ‫ئــەوە دەتوانێــت پرۆژەیەكــی جوانــی‬ ‫ژنانی نــاو رێكخراوی دابڕان بێت‪ ،‬ئەوە‬ ‫پێشــنیاری من بو بۆیە هەســتمكرد كە‬ ‫ئەو پرۆژەیە جۆرێك لە پەلەكردنی پێوە‬ ‫دیارە‪ ،‬بۆیە پێویســتی بە فراوانكردن‌و‬ ‫تێڕامانی زیاترە‪.‬‬


‫ذمارة (‪ )585‬دو شةممة ‪2016/10/31‬‬

‫تایبەت‬

‫‪info_chawder@yahoo.com‬‬

‫‪4‬‬

‫دەقی وتاری مەال بەختیار لە دیداری مێری‪:‬‬

‫دوانەخستنی دانیشتنی ‪19‬ی ئابی پەرلەمان لەالیەن سەرۆكی پەرلەمانەوە‬ ‫یەكێك بوو لەهۆكارە سەرەكییەكانی قوڵبونەوەی كێشەكان‬

‫سەرۆكایەتیت دەوێ؟‬ ‫دەی فەرموو سەرۆك بەو كێشەكان‬ ‫چارەسەربكە‪ ،‬كێشەكانی باشور چارەسەربكە‬ ‫پارتی ئەیتوانی لەكاتی دانیشتنی ‪19‬ی ئاب‪،‬‬ ‫نەچێتە ناو پارلەمان‪ ،‬بایكۆت بكات‪ ،‬رێگەكانی‬ ‫تری یاسایی‌و سیاسی بگرتایەتەبەر‪ ،‬خۆپیشاندانی‬ ‫بكردایە لەوە باشرتبوو پارلەمان لەكاربخات‬

‫رۆژی ‪27‬ی ‪10‬ی ‪،2016‬‬ ‫مــەال بەختیــار لێپرســراوی‬ ‫دەســتەی كارگێــڕی مەكتەبــی‬ ‫سیاســی یەكێتــی لەســێیەمین‬ ‫رۆژهەاڵتــی‬ ‫ئەنیســتیوتی‬ ‫ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (مێری)‬ ‫لەشــاری هەولێــر وتارێكــی‬ ‫پێشكەشــكرد‪ ،‬تێیــدا ئاماژەی‬ ‫بــە كێشــە چەقبەســتوەكانی‬ ‫ئێســتای هەرێمــی كوردســتان‬ ‫ئەگەرەكانــی‬ ‫گۆڕانــكاری و‬ ‫و‬ ‫نەشوان ئەحمەد‬ ‫ئامادەکردنی‪:‬‬ ‫ناوچەكە كرد‪.‬‬

‫رۆژی (‪ )2016/10/27‬مەال‬ ‫بەختیار لێپررساوی دەستەی‬ ‫كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی‪،‬‬ ‫لەسێیەمین رۆژی دیداری‬ ‫ئەنیستیوتی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست‬ ‫بۆ توێژینەوە (مێری) لەشاری‬ ‫هەولێر وتارێكی پێشكەشكرد‪ ،‬تێیدا‬ ‫ئاماژەی بە كێشە چەقبەستوەكانی‬ ‫ئێستای هەرێمی كوردستان و‬ ‫گۆڕانكاری و ئەگەرەكانی ناوچەكە‬ ‫كرد‪.‬‬

‫ئەمەش‬ ‫دەقی وتارەكەیە‪:‬‬

‫ئەم كاتەتان باش‪ ،‬ماندوونەبن!‬ ‫سوپاس بۆ مێری‪ ،‬بۆ ئــەم چەند‬ ‫ساڵە كە دەستپێشخەری كردوە بۆ ئەو‬ ‫دیالۆگە‪ ،‬ئومێدەواریشین‪ ،‬ئەم دیالۆگە‬ ‫جێگەی لێكتێگەیشتن بێ‪ ،‬بۆ ئەوەی‬ ‫هەمووان خزمەتی پێشمەرگە بكەین‪،‬‬ ‫ورەیــان بەرزبكەینەوە‪ .‬كەمێكیش لە‬ ‫ئـــازاری كەسوكاری شەهیدەكانیش‬ ‫كەم بكەینەوە‪ ،‬سەرەنجامیش بتوانین‬ ‫قەیرانەكان‪ ،‬بە قۆناغ چارەسەر بكەین‪.‬‬ ‫لــەراســتــیــدا‪ ،‬بــەداخــەوە هەندێك‬ ‫لەگفتوگۆكان لــەرەوتــی خــۆی چووە‬ ‫دەرەوە‪ ،‬دیــار بوو كێشەكان ئــازاری‬ ‫الیەنەكانی داوە‪ ،‬دەرفــەتــێــك بــوو‪،‬‬ ‫دەیانویست رای حزبی‪ ،‬رای شەخسی‬ ‫خۆیان بڵێن‪ ،‬عــادەتــەن ئــەم جۆرە‬ ‫گفتوگۆیانە ئاسان نییە بتوانی بابەتی‬ ‫بێت تێیدا‪ ،‬كاتێك كە كایەی حزبی‬ ‫هــەژمــونــی هەبێت لــەســەر دیــالــۆگ‪،‬‬ ‫خــۆیــەتــی زاڵ دەبــێــت بــەســەر ئەو‬ ‫دیبەیتەی بۆی هاتووی‪.‬‬ ‫بێگومان‪ ،‬قسەكان هەمووی قبوڵی‬ ‫بكەین یان قبوڵی نەكەین‪ ،‬لەروانگەی‬ ‫ئازادی حزبەكان‌و كەسایەتییەكان كە‬ ‫لەبەیانییەوە قسە دەكــەن تائێستا‪،‬‬ ‫دەبـــێ گــوێ لێگیراو بــێــت‪ ،‬ئــەوەی‬ ‫باوەڕی پێ دەكەین‪ ،‬جێبەجێی بكەین‪،‬‬ ‫ئەوەشی ناتوانین باوەڕی پێ بكەین‪،‬‬ ‫هەڵپەسپێرین‪.‬‬ ‫وتــارێــك ئــەم هــەمــوو دەستكەوتانە هــەر لەخەباتی ژێــر زەمینی بە چی‬ ‫مامۆستا عــەلــی بــاپــیــر‪ ،‬خیتابی نادیدەبكرێن كە ئێستا هەیە‪ ،‬كوردستان بەدی دەهێنیت؟ ناتوانیت هیچ بەدی‬ ‫ویژدانی هەبوو‪ ،‬لەروانگەی دینییەوە ئێستا دوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بهێنیت‪ ،‬هاوكێشە گۆڕین واتای چی؟‬ ‫ئــایــەتــەكــانــی هــێــنــایــەوە بــۆ ئــەوەی تێدایە‪ ،‬سااڵنە الیەنی كەم دوو ملیۆن واتای ئەو هێزەی هەتە هاوئاهەنگی‬ ‫دەســــت بــخــاتــە ســـەر بــریــنــەكــان‪ .‬كــەس هاتوچۆ دەكـــات‪ ،‬گەورەترین ئەكەیت لەگەڵ ئەو هێزانەی پشتگیری‬ ‫مامۆستا سەاڵحەدین بەهادین‪ ،‬وەك تۆڕی پەیوەندیمان لەگەڵ دنیا هەیە‪ ،‬هێزەكەت دەكات بۆ بەدیهێنانی باقی‬ ‫موسڵەحێكی دینی قسەی ئەكرد‪ ،‬شوناسی پێشمەرگە بووە بە شوناسی ئامانجەكانت‪ ،‬ئەمە زۆر زۆر گرنگە‬ ‫تێكەڵ بە سیاسەت‌و مومارەسەكە‪ .‬بەرگریكردن لەئازادی جیهان‪ ،‬بیرتان جاران هێزێكی دابڕاوبووین لەهەموو‬ ‫كــاكــە مــحــەمــەدی حــاجــی مەحمود‪ ،‬نەچێت هەڤااڵن‪ ،‬جاران ئێمە لەشاخ هێزەكانی تر‪ ،‬ئێستا هێزێكی تێكەاڵوین‬ ‫وەك پراكتیكێك‪ ،‬وەك كەسێك كە بووین پێیان ئەوتین “تێكدەر”‪ ،‬هەر لەگەڵ هێزەكانی تر‪ ،‬كە لەالیەكەوە‬ ‫خۆی لەناو جەرگەی كوردایەتییەوە ئەم دەوڵەتانەی ئێستا‪ ،‬كە بەئێمە پارێزگاری ئــازادی‌و ئاسایشی ئەوان‬ ‫پێگەیشتووە‪ ،‬لـــــە(‪)1976‬ەوە من ئــەڵــێــن شــونــاســی ئــــازادی جیهان دەكــەیــن‪ ،‬لەالیەكی تریشەوە ئــەوان‬

‫پارتی دەبێت نەرم بێت‪ ،‬كتومت لەروانگەی‬ ‫بەحتی دەسەاڵتەوە سەیری چارەسەركردنی كێشەكان‬ ‫نەكات‪ ،‬گۆڕانیش نابێت كتومت لەروانگەی ئۆپۆزسیۆنی‬ ‫سلبیەوە سەیری چارەسەركردنی كێشەكان بكات‬

‫نەكرێت‪ ،‬ئەمە گۆڕینی هاوكێشەیە‪،‬‬ ‫بیرتان نەچێت‪ ،‬نابێ بیرمان بچێت‪،‬‬ ‫هیچ بەشێكی كوردستانیش نابێ‬ ‫بیری بچێت‪ ،‬ئەو هاوكێشە گۆڕینە‪،‬‬ ‫دەسپێكەكەی لە باشوری كوردستانەوە‬ ‫بــووە‪ ،‬باشوری كوردستان سەرەتای‬ ‫دەستپێكی گۆڕینی هاوكێشەكانی‬ ‫هەر چوار بەشەكەی كوردستان بووە‪،‬‬ ‫‪ 1975‬بهێننەوە بیرخۆتان‪،1976 ،‬‬ ‫‪ ،1979 ،1978 ،1977‬بخەنە بیری‬ ‫خۆتان‪ ،‬هەتا ‪ 1979‬كە شا روخاوە‪،‬‬ ‫هــەر ئێمە بــوویــن‪ ،‬كــە شــا روخــا‪،‬‬

‫««««‬

‫چاودێر‪:‬‬

‫دەیناسم‪ ،‬قسەكانی زۆرتــر عەمەلی دەپـــارێـــزن‪ ،‬فــڕۆكــەو تــان ـك‌و تــۆپ‌و پــشــتــیــوانــی لــەبــەدیــهــێــنــانــی باقی‬ ‫بــوون‪ ،‬بەاڵم هەریەكە لەمانە جێیان چەكی كیمیاییان دەدا بە عێراق‪ ،‬كە ئامانجەكانمان دەكەن‪.‬‬ ‫پێنج ساڵ لەمەوبەر‪ ،‬كێ رۆژئاوای‬ ‫هەیە لەم كوردستانە‪ ،‬هەریەكە لەمانە‪ ،‬ئێمە لەناو بەرێت‪ ،‬هاوكێشەكەمان‬ ‫فەلسەفەیان‪ ،‬خۆیان‪ ،‬حزبەكەیان‪ ،‬گــۆڕیــوە‪ ،‬كە بە ئــازادی دادەنیشین كوردستانی بیستبوو؟ ئێستا رۆژئاوای‬ ‫قسە دەكەین لێرە‪ ،‬ئەمە زۆر گرنگە‪ .‬كــوردســتــان‪ ،‬ژمــارەیــەكــە لــەژمــارە‬ ‫جێگەیان هەیە لەم كوردستانە‪.‬‬ ‫بەشی زۆری رەخنەكانیش‪ ،‬پارتی دەستكەوتی مــاددی بخەنە ئــەوالوە‪ ،‬سیاسییەكانی هاوكێشەكانی ناوچەكە‪،‬‬ ‫ئەگرتەوە‪ ،‬لەدوای پارتیش‪ ،‬ئێمەشی هاوكێشەی سیاسی گۆڕاوە لەناوچەكە ئەمریكا‪ ،‬فەڕەنسا‪ ،‬ئەڵمانیا‪ ،‬واڵتانی تر‬ ‫گرتەوە‪ ،‬ناتوانین نە ئێمە نە پارتی بەهۆی یەكێتی‪ ،‬بەهۆی پارتی‪ ،‬بەهۆی پشتیوانیان دەكەن‪ ،‬لەفڕۆكەخانەكانی‬ ‫خــۆمــان لەكەموكوڕییەكان دەربــاز پێشمەرگەوە‪ ،‬هەروەها ماندوبوون‌و كــە ســەرەتــایــشــیــن‪ ،‬كــۆمــەكــیــان بۆ‬ ‫بكەین‪ ،‬بــەاڵم بەتەواویی پشتگیریی تێكۆشانی حزبەكانی تریشی بخە سەر دادەبەزێنن‪ ،‬توركیا ئەندامی ناتۆیە‪،‬‬ ‫كاكە فــازڵ ئــەكــەم‪ ،‬نەبینینی ئەو كە ئــەوەنــدەی تر بەهێزی كــردووە‪ ،‬ئەمریكا ناچێتە ژێر فشاری توركیا‪،‬‬ ‫هەموو تێكۆشان‌و خزمەت‌و پێشكەوتن‌و ئەگەر هاوكێشە نــەگــۆڕی‪ ،‬باشترین توركیا توانی قوبڕوس بكات بە دوو‬ ‫دەستكەوتانەی كە هاتوونەتە دی‪ ،‬حزب دابمەزرێنە‪ ،‬چیت پێئەكرێت؟ لەتەوە‪ ،‬بەاڵم ئێستا ناتوانێت وا بكات‬ ‫بێگومان نا بابەتییە‪ ،‬ناتوانرێت بە ئــەگــەر هاوكێشە نــەگــۆڕی‪ ،‬بۆخۆت لەرۆژئاوای كوردستان پشتیوانی پەیەدە‬

‫گــەالنــی ئــێــران هاتنە ســەر شانۆ‪،‬‬ ‫رۆژهــەاڵتــی كوردستانیش بــوژایــەوە‪،‬‬ ‫‪ ،1984‬پارتی كرێكارانی كوردستان‬ ‫(پــەكــەكــە) دەستیپێكردوە‪2011 ،‬‬ ‫رۆژئــاوای كوردستان دەستیپێكردوە‪،‬‬ ‫ئەمە كۆرنۆلۆجیای خەباتی قارەمانی‬ ‫بەشەكانی كوردستانە بیبینن وەك‬ ‫خۆی‪ ،‬مەیدانە سەرەكییەكەی لێرەوە‬ ‫دەستمان پێكردووە‪ ،‬هیچ بەشێكیش‬ ‫بـــەقـــەدەر ئــێــمــەی بــەدیــنــەهــێــنــاوە‪،‬‬ ‫ناشیبینم لــە‪ 20‬ساڵی ئایندە هیچ‬ ‫بەشێكی كوردستان‪ ،‬بەقەد باشوری‬ ‫كــوردســتــان بەدیبهێنێت‪ ،‬هــەروەهــا‬ ‫ئـــەو كــاریــگــەریــەشــی هــەبــێــت كە‬ ‫ئێستا باشوری كوردستان هەیەتی‌و‬ ‫ئەشیمێنێ لەئایندەی رووداوەكــانــدا‪،‬‬ ‫مەترسییەك هەبێ لەسەر ناوچە كێشە‬ ‫لــەســەرەكــانــە‪ ،‬لــەســەر هــەرێــم نییە‪،‬‬ ‫لەسەر سیستمی فیدڕاڵ نییە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫مەترسی لەسەر رۆژئاوا هەیە‪ ،‬نابێت‬ ‫ئەمە بشارینەوە‪ ،‬مەترسی لەسەر‬ ‫باكوریش هەیە‪ ،‬نابێ ئەمە بشارینەوە‪،‬‬ ‫هــەر لەبەر ئــەوەی مەترسی هەیە‪،‬‬ ‫دەبێت كێشە سیاسییەكانی خۆمان‬ ‫زوو چارەسەربكەین‪ ،‬هەروەها مرونەت‬ ‫لــەبــاشــور‪ ،‬لــەدەســەاڵت‌و پارلەمان‌و‬ ‫حكومەتی باشور‪ ،‬لەسەرۆكی ئێستای‬ ‫هەرێمی كوردستان بۆ بەشەكانی تری‬ ‫كوردستان‪ ،‬بەرپرسیارێتییە بۆ ئێستا‪.‬‬ ‫سەرۆكایەتیت دەوێ؟ دەی فەرموو‬ ‫سەرۆك بەو كێشەكان چارەسەر بكە‪،‬‬ ‫كێشەكانی باشور چارەسەر بكە‪ ،‬ئازار‬ ‫دراوی؟ ئەزانم‪ ،‬رەخنەت لێ گیراوە؟‬ ‫ئەزانم‪ ،‬كێشەی گەورە دروستكراوە؟‬ ‫ئەزانم‪.‬‬ ‫ئەو شەوەی نەتەوەیەكگرتووەكان‌و‬ ‫ئەمریكاو پێنج حــزب دانیشتوین‪،‬‬ ‫ســـەرۆكـــی پـــارلـــەمـــان بــەقــســەی‬ ‫نــەكــردوویــن‪ ،‬ئــەوە ئەنجامەكەیەتی‬ ‫یەكێك لەهۆیە سەرەكیەكانی ئەوەیە‪،‬‬ ‫هەموو فراكسیۆنەكان هەڵەیان كرد‪ ،‬بە‬ ‫فراكسیۆنەكەی یەكێتییشەوە‪.‬‬


‫ذمارة (‪ )585‬دوشةممة ‪2016/10/31‬‬

‫««««‬ ‫ئەڵێــن پارلەمــان ئەتوانێــت بەبــێ‬ ‫حزبــەكان بڕیــار بــدات؟ فەرمــوو بــڕۆ‬ ‫بڕیــار بــدە‪ ،‬ئــاوات بەســەر دێ‪ ،‬لەواڵتە‬ ‫هــەرە پێشــكەوتووەكانی دنیــاش ئەمــە‬ ‫ئاســتەمە بتوانــی بڕیار بەبــێ حزبەكەت‬ ‫بدەیــت‪ ،‬لەواڵتە پێشــكەوتووەكانی دنیا‪،‬‬ ‫حزبــی دەرچــوو بــۆ پارلەمــان‪ ،‬لەنــاو‬ ‫بینــای پارلەمــان ژوور دەدەنــە مەكتەبی‬ ‫سیاســییەكەی‪ ،‬لەكاتــی دانیشــتنەكانی‬ ‫پارلەمــان‪ ،‬ئەندامــی مەكتەبــی سیاســی‬ ‫كــە بەرپرســە لەكاروبــاری پەرلەمــان‪،‬‬ ‫دێــت دەوام دەكات‪ ،‬فراكســیۆنەكەی‬ ‫هەر كێشــەیەكی هەبێــت‪ ،‬دەچێت بۆ ئەو‬ ‫ژورەی كــە بۆ حزبەكە دانــراوە‪ ،‬راوێژ بە‬ ‫ئەنــدام مەكتــەب سیاســییەكەی دەكات‪،‬‬ ‫ئایــا ئەو بڕیارە بدات؟ ئەم یاســایە قبوڵ‬ ‫بــكات یــان نــا؟ پــاش ئــەوەی بڕیــاری‬ ‫لەحزبەكــەی وەرگرت‪ ،‬پاشــان ئەچێتەوە‬ ‫ناو هۆڵی پارلەمان بۆ ئەوەی بڕیار بدات‪،‬‬ ‫لێــرە دانیشــتووە ئەڵــێ‪ ،‬خۆ ئێمــە قاز‬ ‫نیــن بەقســەی حزبەكانمــان بكەین! ئەی‬ ‫جەنابــت كێ بردیتیــە پارلەمان؟ دەی بۆ‬ ‫خــۆت هەڵنابژێریت بەتەنهــاو دەربچیت؟‬ ‫ئەگــەر قــاز نیت‪ ،‬بــۆ ناچی لــەدەرەوەی‬ ‫ئــەم حزبــە كاری خــۆت بكــەی؟ بــۆ‬ ‫وشــەی (قاز)نیم بەكاردێنیت‪ ،‬تۆ كادری‬ ‫حزبیت‪ ،‬كاندیــدی حزبیت‪ ،‬دەبێت كارت‪،‬‬ ‫جێبەجێكردنی سیاســەتی حزبەكەت بێ‪،‬‬ ‫تــۆ كە بەقســەی پێنج حــزب ناكەی‪ ،‬بە‬ ‫قســەی ئەمریــكاو نەتەوەیەكگرتــووەكان‬ ‫ناكــەی‪ ،‬هەفتەیــەك بوارمــان بدەیت كە‬ ‫كێشەكانت چارەسەربكەین‪ ،‬خۆ نەهاتوین‬ ‫بڵێین ئێوە الچن‌و ئێمە دەچینە پارلەمان‪،‬‬ ‫ئێمــە هاتوویــن بــۆ ئــەوەی هەفتەیــەك‬ ‫بوارمان بدەن كێشــەكان چارەسەربكەین‪،‬‬ ‫نەتكــرد؟ ئەوە لەگرێژنە دەرچوو‪ ،‬هەرگیز‬ ‫لەگــەڵ ئــەوە نیــن كــە پارلەمــان لەكار‬ ‫خــراوە‪ ،‬خۆزگــە ئەمــە نەكرایــە‪ ،‬پارتی‬ ‫ئەیتوانــی لەكاتــی دانیشــتنەكە‪ ،‬نەچێتە‬ ‫نــاو پارلەمان‪ ،‬بایكۆت بــكات‪ ،‬رێگەكانی‬ ‫تــری یاســایی‌و سیاســی بگرتایەتەبــەر‪،‬‬ ‫خۆپیشــاندانی بكردایــە لەوە باشــتر بوو‬ ‫پارلەمان لەكار بخــات‪ ،‬بەاڵم هۆكارەكەی‬ ‫دەگەڕێتەوە بۆ دوانەخستنی دانیشتنەكە‪،‬‬ ‫بزانن بڕیاری سیاســی هەڵە چ ئەنجامێكی‬ ‫خراپی لێئەكەوێتەوە‪ ،‬بەپێچەوانەشــەوە‪،‬‬ ‫بە دیقەت سیاسەت كردن‪ ،‬چەند ئەتوانی‬ ‫بە تەندروســتی پڕۆسەی سیاسەت بەریت‬ ‫بەڕێــوە‪ ،‬ئێمەش وەك حزبــەكان كارمان‬ ‫ئەوەیە كە پارلەمانەكەمان ســەركەوتووتر‬ ‫بێت‪ ،‬حكومەتەكەمان سەركەوتووتر بێت‪،‬‬ ‫دامودەزگاكانمــان ســەركەوتووتر بێــت‪،‬‬ ‫پارێزگاكانمان سەركەوتووتر بێت‪.‬‬ ‫لەئەنجــام‪ ،‬لەســەر ئــەم مەســەلەیە‪،‬‬

‫هــەر ئەوەنــدە دەڵێم ئێســتاش نەچووە‬ ‫بچێــت‪ ،‬پارتی دەبێــت نەرم بێت‪ ،‬كتومت‬ ‫لەروانگەی بەحتی دەســەاڵتەوە ســەیری‬ ‫چارەســەركردنی كێشــەكان نــەكات‪،‬‬ ‫گۆڕانیــش نابێــت كتومــت لەروانگــەی‬ ‫ئۆپۆزســیۆنی ســلبیەوە ســەیری‬ ‫چارەســەركردنی كێشەكان بكات‪ ،‬پارتی‌و‬ ‫گــۆڕان تۆزێك بێنە خــوارەوە‪ ،‬هەموومان‬ ‫كۆمەكیان بكەین‪ ،‬بەتایبەت وەك یەكێتی‬ ‫دەتوانیــن دەوری زیاتــر ببینیــن‪ ،‬بۆیــە‬ ‫دەبێت ناوەڕاســتێكی رێگــە بدۆزینەوە بۆ‬ ‫ئەوەی تێیــدا دیالۆگ بكەین‌و كێشــەكان‬ ‫چارەسەر بكەین‪.‬‬ ‫ئامادەبووان!‬ ‫ئەوانەی گوێتان لێمانە‪ ،‬لەرای گشــتی‌و‬ ‫دەشــزانین لەكونســوڵ‌و نوێنەرەكانیــش‬ ‫گوێیان لێمانە‪ ،‬لەم دۆخەی كە لەرۆژهەاڵتی‬ ‫ناوەڕاســت هەیە‪ ،‬لــەم قۆناغــی گوزەری‬ ‫دیموكراســیەی كــە هێشــتا لەباشــوری‬ ‫كوردســتان ماومانــە‪ ،‬لەخەمــی تەواویــی‬ ‫سیاســی بڕەخســین‪ ،‬لەم قۆناغــە ئەگەر‬ ‫كێشــە سیاســیەكان چارەســەر نەكەین‪،‬‬ ‫رۆژئاوا كێشە ناوخۆییەكانی خۆی چارەسەر‬ ‫نەكات‪ ،‬باكور زۆرتر تەركیز نەخاتە ســەر‬ ‫خەباتــی مەدەنــی‌و پارلەمانــی‪ ،‬خەباتــی‬ ‫چەكــداری‌و پارلەمانی لێك جیا نەكاتەوە‪،‬‬ ‫زۆرتــر پارلەمان نــەكات بە مینبەری مافە‬ ‫دیموكراســییەكان‪ ،‬لــەم هەلومەرجە‪ ،‬ئەم‬ ‫ســێ بەشەی كوردســتان كە خەبات تێیدا‬ ‫كڵپەی ســەندووە‪ ،‬نابێت چاوەڕوانی ئەوە‬ ‫بكەیــن دەوڵەتــەكان‪ ،‬بەزەییــان پێماندا‬ ‫بێتــەوە‪ ،‬دەوڵەتــی بەزەیــی لەرۆژهەاڵتی‬ ‫ناوەڕاست نییە‪ ،‬دەوڵەتێك نییە‪ ،‬تۆ خۆت‬ ‫چاك نەكەیت‪ ،‬چاوەڕێ بكەیت چاكترت لە‬ ‫خۆت بۆ بكات‪ ،‬یان نیوەی چاكەی خۆتت‬ ‫بــۆ بــكات‪ ،‬لەرۆژهەاڵتدا شــتێك نییە بە‬ ‫ناوی دیموكراســی‪ ،‬دیموكراسی بە چەمكە‬ ‫راســتەقینەكەی‪ ،‬بە چەمكە ئاسۆییەكەی‪،‬‬ ‫لەم واڵتانەدا نییە خۆشتان ئەبینن بەهاری‬ ‫بەنــاو عەرەبی چ كارەســاتێكی خوڵقاند‪،‬‬ ‫تونسی لێ دەربكە‪.‬‬ ‫فەرموو بزانە ســوریا‪ ،‬عیــراق‪ ،‬یەمەن‪،‬‬ ‫لیبیــا‪ ،‬ئەمــە چــوار دەوڵــەت لەجەنگی‬ ‫ئەهلیدایــن‪( ،‬ناوی نانێن جەنگی ئەهلی)‪،‬‬ ‫بەاڵم ئێمە لەو جەنگەداین‪ ،‬دەوڵەت نەما‪،‬‬ ‫یاســا نەما‪ ،‬دەســەاڵت نەما‪ ،‬سوپا نەما‪،‬‬ ‫مرۆڤ نەما‪ ،‬ئەكرێت لەسوریا (‪ )11‬ملیۆن‬ ‫مرۆڤ ئاوارەبكرێن؟ لە(‪)%70‬ی دەوڵەتی‬ ‫سوریا روخاوە‪ ،‬یەمەن‌و لیبیاش هەروەها‪،‬‬ ‫لیبیــا ئێســتا (‪ )20‬حكومەتــی تێدایــە‪.‬‬ ‫یەمەن ئێســتا دابەشــكراوە‪ ،‬لەم واڵتانە‬ ‫دەســتەبەر نییــە‪ ،‬دەســتەبەر‪ ،‬هەمــوو‬ ‫میللەتێكی بێ مافی بەدبەختی وەكو كورد‬ ‫دەســتەبەر‪ ،‬ئەوەیــە خۆمان كێشــەكانی‬ ‫خۆمــان چارەســەر بكەیــن‪ ،‬ئەگەرنــا‬ ‫كێشــەكانی خۆمــان چارەســەر نەكەین‪،‬‬ ‫ئــەو هەلەی ئێســتا لەبەردەممــان ماوە‪،‬‬ ‫بێگومان وەكو خۆی نامێنێت‪ .‬قسەكەمان‬ ‫لەسەر ئایندەیە‪ ،‬چونكە ئەو بەشەی ئێمە‬ ‫قسەی تێدا دەكەین‪ ،‬هەرێمی كوردستان‪،‬‬

‫ئەگەر لەبەغدا‬ ‫لە(‪)%50‬ی كێشەی ئابوری‬ ‫چارەسەربكەین‪ ،‬باشرتە لەوەی‬ ‫ئێستا چارەكێكی مووچەی‬ ‫خەڵك بدەین‬

‫تایبەت‬

‫دەوڵەتی گەورە لەناوچەكە‬ ‫هەیە دەیەوێت‪ ،‬ئەو‬ ‫دەرفەتانەی لەچارەكە‬ ‫سەدەی رابردوو بۆمان‬ ‫رەخسابوو‪ ،‬وردە وردە‬ ‫تەنگەبەری بكات‬ ‫بەسەرماندا‬ ‫حزبە سیاســییەكان لەروانگەی ئایندەوە‪،‬‬ ‫ئەگــەر كێشــەكانی خۆمــان چارەســەر‬ ‫نەكەیــن‪ ،‬كات وەكو جــاران لەبەردەممان‬ ‫نەمــاوە‪ ،‬دەوڵەتی گەورە لەناوچەكە هەیە‬ ‫دەیەوێت‪ ،‬ئەو دەرفەتانەی بۆمان رەخسا‬ ‫بوو‪ ،‬لەچارەكە سەدەی رابردوو‪ ،‬دەیەوێت‬ ‫وردە وردە تەنگەبەری بكات بەسەرماندا‪،‬‬ ‫پاســاوەكانیان چییــە‪ ،‬وازی لــێ بێنــە‪.‬‬ ‫لەدوائەنجام پرســی كــوردە لەرۆژهەاڵتی‬

‫ناوەڕاســت‪ ،‬كێشــەی كــورد لــەالی ئەم‬ ‫دەوڵەتانە لەرۆژهەاڵتی ناوەڕاســتدا ئەبێ‬ ‫لەبارببرێت‪ ،‬مەســەلەكە ئایدۆلۆجی نییە‪،‬‬ ‫بەهەڵە نەچن‪ .‬مەسەلەكە ئەم حزب‌و ئەو‬ ‫حزبیــش نییە‪ ،‬مەســەلەكەش ئــەوە نییە‬ ‫كامــان زۆرمان كــردووەو كاممان كەممان‬ ‫كردووە‪ ،‬مەسەلەكە ئەوەیە كە نەتەوەیەك‬ ‫هەیە لەم رۆژهەاڵتی ناوەڕاســتە‪ ،‬كوردە‪.‬‬ ‫كێشــەیەكی هەیــە‪ ،‬مافی دیموكراســییە‪،‬‬

‫‪info_chawder@yahoo.com‬‬

‫ئێســتا سەنگی هەیە‪ ،‬لەم واڵتانە حسابی‬ ‫بۆ ئەكرێت‪ .‬واڵتانی ناوچەكە ئەمەیان پێ‬ ‫خــۆش نییــە! دەیانەوێت لەبــاری ببەن‪،‬‬ ‫پــارو پاروش ئەمان خــۆن‪ ،‬دڵمان خۆش‬ ‫نەبێت ئەگەر رۆژئاوا تیاچوو‪ ،‬ئێمە زەرەر‬ ‫ناكەین‪ ،‬یان باكور شكســتی خوارد‪ ،‬ئێمە‬ ‫زەرەر ناكەیــن‪ ،‬یــان رۆژهەاڵت شكســتی‬ ‫خــواردووە‪ ،‬ئێمــە زەرەر ناكەیــن‪ ،‬هیــچ‬ ‫دڵمان بەمە خۆش نەبێت‪ ،‬ئەو بەشــانەش‬ ‫دڵیــان خــۆش نەبێــت‪ ،‬ئێمە كێشــەمان‬ ‫هەیەو چارەســەری نەكەین‪ ،‬گوایە رەنگە‬ ‫ئایدۆلۆجیەتــی ئەم حزب‌و ســەرۆكی ئەو‬ ‫حــزب‌و هێزی ئــەم حزب بتوانێــت ببێت‬ ‫بــە ئەڵتەرناتیــڤ‪ ،‬قــەت شــتی وانابێت‪.‬‬ ‫هەر بەشــێك شكا‪ ،‬كاریگەری زۆر خراپی‬ ‫بــۆ بەشــەكانی تــر دەبێــت‪ ،‬موئامەرەی‬ ‫دەوڵەتەكانیش لەســەرمان زیاتر دەكات‪،‬‬ ‫ســەرئەنجام ناتوانیــن خــەوە جوانەكانی‬ ‫ترمان بەدی بهێنین‪.‬‬ ‫قســەی كۆتاییم‪ ،‬ئەوەیە كورد دەڵێت‪،‬‬ ‫(گرێی دەست مەخە دەم)‪ .‬ئێمە لەدەست‬ ‫دەرمــان كردووە لــەالی دەممانە ئێســتا‪،‬‬ ‫تــا ئەو گرێیــە ببێت بە گــرێ كوێرە‪ ،‬بە‬ ‫ددان‪ ،‬هــەم پەتەكــە هەندێك ئەپســێنی‪،‬‬ ‫هــەم دان‌و پوكت ئــازار ئەدەی! با تۆزێك‬ ‫ئارامتر بین‪ ،‬با تۆزێك حیكمەتی سیاســی‬ ‫زاڵ بێت بەســەرماندا‪ ،‬بەشبەحاڵی خۆمان‬ ‫پێمانوایــە تائێســتا‪ ،‬كێشــەكان قابیلــی‬ ‫چارەســەرە‪ .‬ئێســتا ئەمریــكاش لەســەر‬ ‫هێڵە‪ ،‬نەتەوەیەكگرتووەكان لەسەر هێڵە‪،‬‬ ‫یەكێتی ئۆروپا لەسەر هێڵە‪.‬‬ ‫لە بارەی عێراقەوە‪ ،‬دواجار كە چووینە‬ ‫بەغــدا‪ ،‬ســەفەرێكی بــاش بــوو‪ .‬ئاگاتان‬ ‫لێیــە رووبەڕووبوونــەوە چەنــد گرنگــە‪.‬‬ ‫ئاگاتــان لێیــە كردە پەشــیمان بین‪ ،‬نەك‬ ‫نەكــردە پەشــیمان بیــن‪ .‬چوینــە بەغدا‪،‬‬ ‫جەنابی كاك مەســعود سەرۆكی وەفدەكە‬ ‫بــوو‪ ،‬چوار ســاڵیش بوو بەغــدای نەبینی‬ ‫بوو‪ ،‬دڵنیام كــە گەڕاوەتەوە لەبەغدا‪ ،‬ئەو‬ ‫هەڵوێست‌و هەڵســەنگاندنەی جاران هەی‬ ‫بوو بۆ چوون‌و نەچوون بۆ بەغدا‪ ،‬هەمووی‬ ‫گــۆڕاوە‪ .‬گوێگرتن هەبــوو‪ ،‬گرنگیش بوو‪،‬‬ ‫بــەاڵم موســڵ چوونی وەفــدی حكومەتی‬ ‫هەرێمــی كوردســتانی دواخســتووە‪ ،‬هەم‬ ‫بەغداو هــەم هەرێمیش مەشــغوڵن‪ ،‬بەاڵم‬ ‫لــەوێ جەنابی كاك مەســعود بەڵێنی دا‪،‬‬ ‫وتی “وەفد دێت‪ ،‬لەســەر كێشەی نەوت‌و‬ ‫غازو سیاسی”‪ ،‬گفتوگۆیەكی جدی دەكەین‬ ‫بەرەو رێككەوتن‪ .‬بڕۆین باشــە‪ ،‬وەكو ئەو‬ ‫وەفدەی كە رۆشت‌و دەرگاكەی كردووەتەوە‬ ‫بــەو دەرگایــە هاتوچــۆ بكرێــت‪ ،‬ئەوەی‬ ‫ئەتوانین ئەمڕۆ لەسەری رێكبكەوین‪.‬‬ ‫من گوێم لەهەندێك قســەی وەزیرێك‬ ‫بــوو لــەم دیــداری میرییــە‪ ،‬بەراســتی‬ ‫قســەكانی نائومێــدی بەخشــی ئەگــەر‬ ‫لەبەغــدا لــە(‪)%50‬ی كێشــەی ئابــوری‬ ‫چارەسەربكەین‪ ،‬باشــترە لەوەی ئێستا‬ ‫چارەكێكی مووچەی خەڵك بدەین‪.‬‬ ‫ئێســتا شــادەماری چارەســەر‬ ‫لەبەغدایــە‪ ،‬بەیانی دەرفەتمــان هەبێت‬

‫‪5‬‬

‫دەوڵەتــی ســەربەخۆ رابگەیەنین‪ ،‬كەس‬ ‫رێگەمــان لــێ ناگرێت‪ ،‬كــە هەڵكەوت‪،‬‬ ‫كــە قســە بكەیــن كەم شــەڕە دروشــم‬ ‫بكەیــن‪ ،‬كەم شــەڕە حزبایەتــی بكەین‪،‬‬ ‫كاممان دڵســۆزترین لەو الیەی تر‪ ،‬یەك‬ ‫حزب لەكوردســتان شــك نابەم‪ ،‬لەگەڵ‬ ‫سەربەخۆیی نەبێت‪ ،‬كە هەڵكەوت ئاوی‬ ‫لــێ نەخۆینــەوە‪ ،‬مــادام هەڵنەكەوتووە‬ ‫ئێســتا دەتوانین كێشــەكانمان لەبەغدا‬ ‫چارەســەربكەین‪ ،‬دەریشــكەوت وایــە‪.‬‬ ‫كەوابــێ رێگەیەكــی گرنگمــان بەغدایە‪،‬‬ ‫رێگەی گرنگی دووەمان چارەسەركردنی‬ ‫كێشــەكانی ناوخۆمانــە‪ ،‬رێگەی گرنگی‬ ‫ســێیەممان ئارامكردنــەوەی پەیوەندیی‬ ‫حزبەكانــی باشــورو حزبەكانــی تــری‬ ‫بەشەكانی كوردستانە‪.‬‬ ‫ئامادەبووان!‬ ‫هێشــتا لەم دۆخە چارەنووسسازەدا‪،‬‬ ‫باش لــەدەرگای نێودەوڵەتیمان نەداوە‪،‬‬ ‫سیاســەتی ئەمریكاو روســیاو دەوڵەتە‬ ‫گــەورەكان‌و ئەنجومەنــی ئاســایش‌و‬ ‫دەرەوەی ئەنجومەنــی ئاســایش‪،‬‬ ‫پێویســتی ســەرلەنوێ بــە فۆرمــات‬ ‫هەیــە‪ ،‬بە پێداچوونەوە هەیە‪ ،‬تائێســتا‬ ‫لــەدوای ئــەم رووداوانــەی لەرۆژهەاڵتدا‬ ‫بوون‪ ،‬هێشــتا گوێگرتــن لەدەوڵەتەكان‬ ‫بــۆ ئاسایشــی جیهانــی‪ ،‬بەرژەوەنــدی‬ ‫ئابــووری جیهانی‪ ،‬راگرتنی هاوســەنگی‬ ‫دەوڵەتــە گــەورەكان‌و دەوڵەتانــی‬ ‫ناوچەیی‪ ،‬هێشــتا ئەم سیاســەتە زاڵە‪،‬‬ ‫هێشــتا ســتراتیجی چارەســەری كێشە‬ ‫دیموكراسییەكان لەرۆژهەاڵتی ناوەڕاست‬ ‫نییە‪ ،‬هێشــتا ئەڵتەرناتیڤی دیموكراسی‬ ‫لــەم واڵتانەی ئێمــەدا‪ ،‬الوازە‪ .‬هێشــتا‬ ‫كۆمەڵــی مەدەنــی‪ ،‬خەباتــی مەدەنی‪،‬‬ ‫رێكخراوە دیموكراتییەكان كەمتر گوێیان‬ ‫لێدەگیرێــت‪ ،‬كەواتــە دوو شــت ئێمەی‬ ‫هێشتۆتەوە‪:‬‬ ‫ “هاوسەنگی هێز” هێزمان هەیە عێراق‬‫هێزی هەیــە‪ ،‬هێزمان هەیــە دەوڵەتەكان‬ ‫هێزیــان هەیە‪ ،‬شــێوەیەك لەهاوســەنگی‬ ‫هێزمان راگرتووە‪.‬‬ ‫ “پشتیوانی نێودەوڵەتی” كە لەوەوبەر‬‫باشــبووە بۆ ئێمە‪ ،‬بەاڵم بۆ خوێندنەوەی‬ ‫كتێبی لەمەودوای هاوكێشە سیاسییەكان‪،‬‬ ‫دانیشــتنەكانی پشــتی پەردە‪ ،‬من ئەڵێم‬ ‫لەپشــتی دێوجامە (دێوجامــە‪ ،‬ئەو پەڕۆ‬ ‫ڕەشــەیە كە راوچی دایدەنێ‌و لەپشــتەوە‬ ‫دادەنیشــێت تەقە لەنێچیرەكەی دەكات)‪.‬‬ ‫دێوجامەیــەك هەیــە‪“ ،‬دەوڵەتــەكان”‬ ‫گــەورەو ناوچەیی لەپشــتی دانیشــتوون‬ ‫بۆئــەوەی گەالنــی وەكو ئێمــە راو بكەن‪،‬‬ ‫هێشــتا لەپشــتی دێوجامەكــە دڵنیانیــن‬ ‫لەچارەنووســی خۆمــان‪ ،‬لەدەوڵەتــە‬ ‫گەورەكان‪.‬‬ ‫گەلــۆ‪ ..‬بیرتان نەچێ‪ ،‬خۆشەویســتی‬ ‫بەردەوام لەسیاســەتدا نییە‪ ،‬بەرژەوەندی‬ ‫بــەردەوام لەسیاســەتدا هەیــە‪ ،‬هەروەها‬ ‫گەشبینیشم بە چارەسەركردنی كێشەكان‪.‬‬


‫ذمارة (‪ )585‬دوشةممة ‪2016/10/31‬‬

‫وتار‬

‫کامو‬

‫سەروتارەکانی‬ ‫ئەلبێر‬

‫ئەم‬

‫‪3‬‬ ‫بۆ ماوەی سێ‌ سەعات‬ ‫فرانسییەكانیان‬ ‫تیرباران كرد‬ ‫ێ شــتەكان وەك خۆیان باس‬ ‫ئەبــ ‌‬ ‫بكەیــن ‪ :‬ئێمــە دژی تۆقین زرێپۆش‬ ‫كراویــن‪ .‬ئــەو هەمــوو روخســارە‬ ‫تێكدراوانــە بــە گوللــە و بــە پاژنەی‬ ‫پــێ‌‪ ،‬ئــەم پیــاوە شــكێنراوانە‪ ،‬ئەو‬ ‫بێتاوانە كوژراوانە‪ ،‬هەر لە ســەرەتاوە‬ ‫فێــری راپەڕینیــان كردیــن‪ ،‬هــەر‬ ‫لەســەرەتاوە بێزیــان هێناینــەوە بۆ‬ ‫ئــەوەی بــە وشــیارییەوە بچینــە ناو‬ ‫خەبات و تێكۆشان‪ .‬ئێستاش خەباتی‬ ‫هەمیشــەیی و هــی هەمــوو رۆژێك‪،‬‬ ‫هەمــوو شــتێكی داپۆشــیووە‪ ،‬ئەگەر‬ ‫هۆكارەكانــی ئــەم خەباتــەش لە یاد‬

‫سەروتارانە‬

‫ئەو وتارانەن كە لە الیەن ئەلبێر كامو نووسراون كە لە‬

‫سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانی سەرنووسەری رۆژنامەی كۆمبا ‪ Combat‬بوو‪.‬‬ ‫بە یەكەوە لەگەڵ پاسكال پیا‪-‬ی هاوڕێی دەریان دەكرد بۆ پشتگیری‬ ‫پارتیزانەكان و بەشداری كردن لەو خەباتە مەزنەی دژی فاشیزم و داگیركاری لە‬ ‫فرانسا و رۆژئاوا لەو سااڵنە لە ئارادابوو‪.‬‬

‫لە سەردەمی جەنگی‬ ‫جیهانیی دوەمدا‬

‫ێ لەبەرچاو ونی بكەین‪.‬‬ ‫بكەین دەشــ ‌‬ ‫بــەاڵم دوژمن هــەردەم لێرەیە‪ ،‬ئینجا‬ ‫وەك ئــەوەی چاودێــری ئــەوە بــكا‬ ‫ێ كەســێك چیە ئــاوڕ بداتەوە‪،‬‬ ‫نەهێڵ ‌‬ ‫توانــاو رەنجی زۆرتر خەرج دەكات لە‬ ‫خۆشــی زیاتر بێ‌‪ ،‬هەمــوو جارێكیش‬ ‫ئاســتی ترســنۆكی خــۆی و ئاســتی‬ ‫گرفت زیاتر بەرزدەكاتەوە‪ .‬بە گشتی‪،‬‬ ‫ئەمــڕۆ زۆر دوورتــر لەوە رۆیشــتووە‬ ‫وەك ئــەوەی خەیاڵمان بۆی دەچوو‪،‬‬ ‫تراژێدیــای «ئاســك ‪»-Ascq‬یش‬ ‫ئەوە بە بیر فرانسییەكان دەهێنێتەوە‬ ‫كە ئەوان چوونەتە ناو تێكۆشــانێكی‬ ‫ســەرتاپاگیر و ســەخت بەرانبــەر بە‬ ‫ێ شەرەف‪.‬‬ ‫دوژمنێكی ب ‌‬ ‫هەقیەقەتەكان چین ؟‬ ‫لە شــەوی ‪ 1‬مانگی گواڵنی ‪،1944‬‬ ‫دوو تەقینــەوە روویانــدا‪ ،‬یەكێكیــان‬ ‫هێڵێكــی شــەمەندەفەری تەقاندەوە‪،‬‬ ‫ئەویتر دوو ڤاگۆنی قیتاری ســووپای‬ ‫ئەڵمانیــای لەســەر هێــڵ الدا‪ .‬بــە‬ ‫هــۆی ئەمــەوە رێگاكــە گیــرا‪ .‬هیــچ‬ ‫قوربانییەكیش نەبوو‪.‬‬ ‫نزیــك ســەعات ‪11‬ی شــەو‪ ،‬لــە‬ ‫كاتێكدا بەڕێــز ‪ :‬كارێ‌ ‪ ،‬بەڕێوەبەری‬ ‫وێستگەی قیتاری ئاسك – ‪، Ascq‬‬ ‫لە شوێنی خۆی لە الیەن فەرمانبەرانی‬ ‫خزمەتگوزاری شەو ئاگادار دەكرێتەوە‪،‬‬ ‫ئەویــش هەر بــە تەلەفــۆن خەریكی‬ ‫ێ بڕیار و ئامادەگی‬ ‫ئــەوە بووە هەنــد ‌‬ ‫پێویســت دەربــكا‪ ،‬ئەفســەرێكی‬ ‫ئەڵمانی كە ســەر بەو ســوپایە بووە‬

‫‪info_chawder@yahoo.com‬‬

‫‪6‬‬

‫تەواوی وتارەكان بەم دواییە لە الیەن وەشانی گالیمار بۆ جارێكی تر وێڕای‬ ‫لێكۆڵینەوە و ساغكردنەوە باڵوكراوەتەوە‪ .‬هەر جارەی وتارێكی لێ‌ دەكەینە‬ ‫كوردی و بە زنجیرە باڵوی دەكەینەوە‪.‬‬

‫كە لەو شوێنە تێدەپەڕین‪ ،‬بە خۆی و‬ ‫چەند ســەربازێكەوە‪ ،‬بە هاوار و قیژە‬ ‫خۆیان دەخەنە ناو ژووری بەڕێوەبەر‪.‬‬ ‫هــەر بە قۆنداغــەی تفەنگ بەڕێوەبەر‬ ‫«كارێ‌« و «پێلۆكا»ی كۆمیســەری‬ ‫پلــەی یەكــەم‪ ،‬دێــراش –ی فاكتۆر‬ ‫و تۆمــاركار بەردەدەنــەوە‪ .‬ئینجا لە‬ ‫كاتــی كشــانەوە و دەرچــوون‪ ،‬یەك‬ ‫رێژنــە گوللــە لــەو پیاوانــە دەگرن‪،‬‬ ‫ێ و پێلــۆكا گوللــە بــە ســك و‬ ‫كار ‌‬ ‫رانیــان دەكەوێ‌‪ ،‬بەم جــۆرە بریندار‬ ‫دەبن‪ ،‬پاشــان هــەر ئەم ئەفســەرە‪،‬‬ ‫ســوپایەكی گــەورە دەهێنێتــە ئــەو‬ ‫شــوێنە‪ ،‬بە زۆر دەچنە ناو ماڵەكان و‬ ‫دەگەڕێن‪ ،‬نزیكەی ‪ 60‬كەس دەگرن و‬ ‫دەیانبەن لە ناو دەوەنێك لە بەرامبەر‬ ‫وێســتگەی قیتار دایاندەنێن‪ .‬هەر لەو‬ ‫شوێنە تیربارانیان دەكەن‪ .‬لەوالشەوە‬ ‫بیســت و شەش كەسی تر هەر لە ناو‬ ‫ماڵەكانیــان یان لــە نزیك ماڵەكانیان‬ ‫تیربــاران دەكــەن‪ .‬بێجگــە لــەم ‪86‬‬ ‫كەســە تیربارانكراوانــە‪ ،‬برینداریــش‬ ‫هەبوون‪.‬‬ ‫«دێراش»ی فاكتــۆر و تۆماركاری‬ ‫وێســتگەی قیتار هــەر ئەوەندەی پێ‬ ‫ێ ئاگاداری بەرپرســانی شــاری‬ ‫دەكر ‌‬ ‫لیــل بكاتــەوە بۆ ئــەوەی ئــاگاداری‬ ‫«پارێــزگاری باكور» بكەنەوە لەوەی‬ ‫روودەدا‪ ،‬ئەمەش داوا لە سوپاســاالر‬ ‫ێ لەم كارە بگرێ‌‪.‬‬ ‫دەكا ر ‌‬ ‫تەنیــا ئــەو كاتــەی ئەفســەرانی‬ ‫سوپاساالر دەگەنە شوێنی رووداوەكە‬

‫تیربارانــی خەڵكەكــە دەوەســتێنن‪.‬‬ ‫ێ ســەعاتی‬ ‫ئەم تیربارانە زیاتر لە ســ ‌‬ ‫خایاند‪.‬‬ ‫مــن نازانم ئایــە تــەواو خەیاڵمان‬ ‫ێ چی لە پشــت ئەم‬ ‫بــۆ ئــەوە دەچــ ‌‬ ‫تۆمــارە دڕندەیــە هەیــە‪ .‬بــەاڵم ئایە‬ ‫ێ بێ‌ هەســت كردن بــە گیانی‬ ‫دەشــ ‌‬ ‫راپەڕیــن و بێزهاتنــەوە ئــەو ژمــارە‬ ‫ســادانە بخوێنینەوە ‪ 86 :‬ئینسان و‬ ‫‪ 3‬سەعات‪.‬‬ ‫هەشــتاو شەش كەســی وەك ئێوە‬ ‫كــە ئــەم رۆژنامەیــە دەخوێننەوە لە‬ ‫الیــەن ئەڵمانــەكان تیربــاران كران‪،‬‬ ‫ێ یان چوار‬ ‫ێ ســ ‌‬ ‫‪ 86‬ئینســان دەشــ ‌‬ ‫ژووری وەك ئــەوەی ئێــوە تێیدانــە‬ ‫پڕ بكەنەوە‪ 86 ،‬روخســاری ماندوو‪،‬‬ ‫داڕماو بە تۆقین و بە رق‪.‬‬ ‫كوشتارەكە سێ‌ ســەعاتی خایاند‪،‬‬ ‫واتــە كەمێك زیاتر لە دوو دەقیقە بۆ‬ ‫ێ ســەعات‪ ،‬ئەمەش‬ ‫هەر یەكێك‪ .‬ســ ‌‬ ‫وەختێكە كە هەندێــك لەو رۆژەدا بە‬ ‫نان خواردن و گفتوگۆ بە ئاسوودەیی‬ ‫لەگــەڵ هاوڕێكانیان بەســەر بردووە‪،‬‬ ‫وەختێكە بۆ نمایشــێكی ســینەمایی‪،‬‬ ‫كــە تێیــدا هەندێك لە هەمان ســاتدا‬ ‫بەرامبــەر بــە دیمەنــی ئەڤانتــوری‬ ‫ێ‬ ‫خەیاڵــی پێدەكەنین‪ .‬بۆ ماوەی ســ ‌‬ ‫ســەعات‪ ،‬دەقیقــە لــە دوای دەقیقە‪،‬‬ ‫ێ پشــوو‪ ،‬لــە ناو‬ ‫ێ وەســتان‪ ،‬بــ ‌‬ ‫بــ ‌‬ ‫گوندێــك لە فرانســا‪ ،‬گوللــە لە دوای‬ ‫گوولــە دەردەچوو‪ ،‬جەســتە لە دوای‬ ‫جەستەش بەردەبووەوە‪.‬‬

‫ێ‬ ‫ئەمــەش ئــەو وێنەیەیە كــە دەب ‌‬ ‫لــە خەیاڵمــان هەڵیگریــن و لە پێش‬ ‫ێ بۆ ئەوەی هیچ شــتێك لە‬ ‫چاومان ب ‌‬ ‫ێ‬ ‫یاد نەكــرێ‌‪ ،‬ئەو وێنەیــەی كە دەب ‌‬ ‫ێ‬ ‫پێشــنیاری هەموو فرانسییەك بكر ‌‬ ‫كــە تــا ئێســتا التەریــك ماوەتەوە‪.‬‬ ‫چونكــە لەســەر ئــەم ‪ 86‬بێگوناهــە‬ ‫زۆر كــەس وای بۆدەچــوو‪ ،‬ئــەوەی‬ ‫هیچی نەكردووە بەرامبەر بە ســوپای‬ ‫ێ نایێ‌‪ .‬بەاڵم فرانسا‬ ‫ئەڵمانیا هیچی ل ‌‬ ‫هــاوكارە لەگــەڵ خــۆی‪ ،‬تەنیا یەك‬ ‫تووڕەیــی هەیــە‪ ،‬تەنیا یەك شــەهید‬ ‫هەیە‪ .‬ئینجا كە بەڕێز‪»:‬برینۆن»(‪)1‬‬ ‫بۆ دەســتەاڵتی ئەڵمانەكانی نووســی‬ ‫نەك بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە‬ ‫قەتڵ و عامی ئەم هەموو فرانســییە‪،‬‬ ‫بەڵكو بۆ الاڵنەوەی خۆی كە كێشەی‬ ‫بــۆ كاری پۆلیســی ســواڵكەری ئەو‬ ‫دروســت دەكــەن‪ ،‬ئــەو شــەهادەتە‬ ‫ێ‬ ‫هەمــووی لە ئەســتۆی ئــەوە‪ ،‬دەب ‌‬ ‫ئەم تووڕەییــەش دادگایی بكا‪ .‬لەبەر‬ ‫ئــەوەی مەســەلەكە ئەوە نیــە بزانین‬ ‫ئــەم تاوانانــە لێبووردنــی هەیــە یان‬ ‫نا‪ ،‬مەســەلەكە ئەوەیــە ئایە قەرەبوو‬ ‫دەكرێنــەوە‪ .‬ئینجــا ئەگــەر ئێمــە وا‬ ‫هەست بكەین گومانمان هەیە‪ ،‬وێنەی‬ ‫ئەم گوندە داپۆشراوە بە خوێن ئێستا‬ ‫پــڕ بــووە لــە بێــوەژن و بێنەوایان‪،‬‬ ‫بەشــی ئــەوە دەكا دڵنیامان بكاتەوە‬ ‫ێ نرخەكــەی بدرێ‌‪،‬‬ ‫كــە تــاوان دەبــ ‌‬ ‫چونكــە لەمــڕۆوە ئەمە دەوەســتێتە‬ ‫سەر فرانسییەكان ئینجا لەبەر ئەوەی‬

‫ئێمــە بەرامبــەر بــەم جــۆرە قەتڵ و‬ ‫ێ‬ ‫عامــە نوێیەین‪ ،‬لەمەوە شــتێكی نو ‌‬ ‫دەدۆزینەوە ئەویش هاریكاری شەهید‬ ‫و هێزی تۆڵەسەندنەوەیە‪.‬‬

‫رۆژنامەی «كۆمبا» ژمارە ‪57‬‬ ‫جۆزەردانی ‪1944‬‬ ‫تێبینی ‪:‬‬

‫‪ -1‬فێرنانــد دو برینــۆن (‪-1885‬‬ ‫ێ بــوو لــە الیەنگرانــی‬ ‫‪ )1947‬یەكــ ‌‬ ‫هــاوكاری حكومەتــی بەكرێگیــراوی‬ ‫ڤیشی لەگەڵ دەستەاڵتی ئەڵمانەكان‪.‬‬ ‫ماوەیەك وەزیر بــوو‪ .‬دوای ئازادی و‬ ‫رزگاربوونی فرانسا‪ ،‬لە الیەن «دادگای‬ ‫ێ و لە‬ ‫بااڵی عەدالەت» دادگایی دەكر ‌‬ ‫دار دەدرێ‌‪.‬‬

‫وەرگێڕانی لە فرانسییەوە‬ ‫د‪ .‬موحسین ئەحمەد عومەر‬

‫نەخشە رێگای دەربازبون‪ :‬چۆن نەتەوە دروست دەكەیت؟‬

‫بەهرۆز جەعفەر‬ ‫ئەبێــت (نەتــەوە‪)Nation :‬‬ ‫دروستبكەین‪ ،‬تادەوڵەتیش دروستنەبێت‬ ‫(نەتــەوە) دروســتنابێت‪ ،‬ئەوە رێســایە‬ ‫نــەك وەك هەندێك كە دژ بەنەتەوەبونی‬ ‫كــوردن‌و بانگەشــەی ئینســانیەت‌و‬ ‫هیومانگەرایــی ئەكــەن!! دژی نەتــەوەو‬ ‫دۆزینــەوەی ریشــەكانی كــورد بونــن‪..‬‬ ‫نەتــەوە بەمافیــاو كوتلەبــازو كەســانی‬ ‫نەخوێنەوارو مشەخۆر دروستناكرێت‪ .‬بە‬ ‫نەوتفرۆشتن‌و چەند هێڵێكی بۆری نەوت‌و‬ ‫غاز نییە بەتەنها‪ ..‬بەشــەڕی بەوەكالەت‬ ‫نییــە‪ ..‬نەتــەوە بەدۆزینــەوەی ریشــاڵە‬ ‫مێژویــی‌و كەلتوریــی‌و مرۆییــەكان بینــا‬ ‫ئەكرێت‪.‬‬ ‫بەخۆڕا نەبو داكۆكیمان لەناسیۆنالیزم‬ ‫ئەكــرد‪ ،‬تا نەتــەوە بینــا نەكەین ئەبێت‬ ‫هــەروا پــەرت پــەرت‌و گــروپ گــروپ‬ ‫هەریەكەمان لەشوێنێكەوە بۆی بێینەوە‪.‬‬

‫لێــرە ختوكــەی تەنها دو دایەمینشــن‬ ‫ئەدەم‪:‬‬ ‫یەكەمیــان‪ ،‬نەتــەوەو ســامانی مرۆیی‬ ‫هاوچەرخــە‪ ،‬هەندێــك جــار وا وێنــای‬ ‫ئەبێت یەكێتی نەتەوەیی دروستبكەین‪ ،‬نەك‬ ‫نەتەوەسازی‌و ناشــنالیزم كراوە‪ ،‬كە دژی‬ ‫جەمسەرگیریی هەرێامیەتی لەسەر حیسابی كورد كاری خۆی‬ ‫بەهــا بەشــەرییەكانەو كــەس لەســایەیدا‬ ‫ناحەســێتەوە‪ .‬پێــش هــەر شــتێك‬ ‫بكات‪ ،‬ئەبێت نەتەوەو دەوڵەت بینا بكەین نەك لەنێوان‬ ‫قەومییــەت‌و ناســیۆنالیزمی گەلێكــی‬ ‫كردارو پەرچەكرداری شیعەو سوننەدا دابەشبین‬ ‫چەوســاوە جیــاوازە لەنەتەوەگەرایــی‌و‬ ‫جەبرگەرایــی گەالنــی چەوســێنەر‪.‬‬ ‫بابڕوانینــە گەشــەی ئابوریــی ئاســیایی‬ ‫لەدوای جەنگ (‪ )١٩٤٥‬واڵتانی ئاســیایی‬ ‫وەك‪ :‬مالیزیا‪ ،‬تایلەند‪ ،‬سەنگافورە هۆنگ‬ ‫كۆنــگ‪ ،‬كۆریای باشــور‪ ..‬كە سیاســەتی لەشارســتانیەت‪ ،‬شارســتانیەت بەمانــا ســەددام حوســەین ئەیگــوت «دوەلــی‬ ‫ئابوریــی خۆبژێوییــان پەیڕەوكــرد‪ ،‬خۆرئاواییەكەی یانی زانست‪ ،‬زانست یانی یانــی ئەمریكــی»‪ .‬مونەزیری ســەردەمی‬ ‫ئەمــەش لەســەر بنەمــای كەمكردنــەوە جیهانگیریی‪ ،‬جیهانگیریی یانی یەك دونیا ریفــۆرم لەخەالفەتــی عوســمانی دكتــۆر‬ ‫یــان نەهێاڵنــی قەبــارەی (هاوردەكردن دال‌و مەدلولی بانكی‌و دارایی‌و تەكنەلۆژی‌و عەبدواڵ جەودەت دەڵێت «شارســتانیەت‬ ‫)و‪،‬‬ ‫‪Importing‬‬ ‫نییــە‪ ،‬ئەگەر هەیە ئەوەیــە كە لەخۆرئاوا‬ ‫زیادكردنــی كەلتوریی مۆدێرن‪..‬؟‬ ‫بــو‪،‬‬ ‫(هەناردەكــردن‪)Exporting-‬‬ ‫لەســەدەی (‪)١٩ ،١٨‬ەدا‪ ،‬خۆرئــاوا هەیــە‪ ،‬چونكە لەســەر بنەمای شۆڕشــی‬ ‫بەواتایەكی تر خۆیان بەســتەوە بەبازاڕی لەڕێگەی زانستەوە غەزوی جیهانی سێهەمی فیكریــی‌و زانســتی هەڵســاوەتەوە‪ ،‬هیچ‬ ‫دەرەوە لەڕێگــەی دامەزراوە نیشــتمانییە كــرد‪ ،‬بەپێچەوانــەی ئیمپراتۆریەتەكانــی رێگەمــان لەبــەردەم نییە ئــەوە نەبێت»‬ ‫جۆربەجۆرەكانیانەوە‪ ،‬بەپێچەوانەی واڵتە رۆمانــی‌و بیزەنتــی‌و عوســمانی‌و یابــان‌و فۆكۆیامــا لەكۆتایی كتیبــی كۆتایی مێژو‬ ‫دەوڵەمەنــدو پەترۆڵییەكانــی رۆژهەاڵتــی دەوڵەتی مۆسكۆو هۆڵەنداو پرتوگال‪ ،‬كە ئەڵێــت « ئەوانەی نایــەن‪ ،‬یان لەنیوەی‬ ‫ناوەڕاســتەوە‪ ،‬لەنمونەی هەرێمی باشوری هەمویان بەربەریەت‌و ملشكاندن‌و كۆشتار رچە رێگەكەدا پەكیان ئەكەوێت‪ ،‬لەسارادا‬ ‫كوردســتان كــە هیــچ ســامانێكی مرۆیی بەرمەبنــای كاریــان بــوە‪ .‬بۆیــە لێرەوە وندەبن»‪ ..‬جا بۆ كورد وا باشە پێداگریی‬ ‫(ســەروەتی بەشــەریی)یان نییــەو هەمو زانســت خۆی ئەبێتە هۆی دیموكراتیەتی لەمێــژو شارســتانیەتی ســۆمەری خــۆی‬ ‫پشــتیان بەسامانی سروشتی وەك نەوت‌و لیبراڵ لەبواری سیاسیداو سەرمایەداریش تێكەاڵ بەمە بكات‪.‬‬ ‫پرســیار ئەوەیــە « نەتــەوە» چــۆن‬ ‫غــازو كانزاو ئاو بەســتوە‪ ،‬ئەویش بەفیڕۆ لەبــواری ئابورییدا‪ ،‬واتا شارســتانی بون‬ ‫دەچێت‪.‬‬ ‫یانــی جیهانــی بــون‪ ،‬بەعەشــوائیەكەی خۆی تەوزیف ئــەكا لەبەرانبەر ئەم هەمو‬ ‫دوەم رەهەنــد بۆ دونیای ئێمە‪ ،‬بریتییە‬

‫خواوەندە مەزهەبــی‌و دوەلی‌و جیهانییەدا‬ ‫لەناوچەیەكی دژواری وەك كوردستاندا؟‬ ‫لەراســتیدا‪ ،‬خــۆی یەكخســتنی‬ ‫شارســتانیەتی مرۆڤایەتــی لەمیانــەی‬ ‫ئامرازەكانی پەیوەندییكردن‌و گواستنەوەی‬ ‫مۆدیرندا‪ ،‬بەو مانایە كە هیچ بەشــێك لەو‬ ‫كۆمەڵگە شارســتانیانە نییە‪ ،‬كە میتۆدی‬ ‫زانســتی‌و ئاكتیڤیەكەی رەتبكاتەوە‪ ،‬ئەوە‬ ‫بڕیارێكی تاكالیەنەو هەڵەیە‪ ،‬كارەساتیش‬ ‫ئەخولقێنێت‪ ،‬لێرەوەیە كە بەربەریەت بێ‌‬ ‫ئەوەی لــەدەرگا بدات بێ‌ ئەوەی لەزمانی‬ ‫بگــەی خــۆی ئــەكا بــەژورا‪ ،‬لێرەوەیــە‬ ‫شــەریكات بەبێ‌ ئەوەی پرس بكات لەهەر‬ ‫شوێنێك دۆلكەیەك نەوت هەبێت خۆیانی‬ ‫پیا ئەكەن‪.‬‬ ‫راســتە وەك نەتــەوە ئەبینە بەشــێك‬ ‫لــەو شارســتانیەتە مۆدیرنــەوەو داخلــی‬ ‫سیســتەمی یونیــەن‌و بونیادەكانــی تــر‬ ‫ئەبیــن‪ ،‬بــەاڵم ئەمە مانــای وا نییە بوین‬ ‫بەخزمەتگــوزاری ســەرمایەداری یان هەر‬ ‫ئایدیایەكی تر‪ ،‬نا‪ .‬بەلجیكا بەشێكی زۆری‬ ‫دانیشــتوانەكەی هۆڵەندییــە‪ ،‬ئێســتاش‬ ‫لەمەڕ داكۆكیكردن لەهەویەو ئۆریجینالیتی‬ ‫خۆیان تائاســتی ئەوپەڕی رەگەزپەرستی‬ ‫ئەچن‪ ،‬لەدوا هەڵبژاردنیاندا ساڵێك‌و چوار‬ ‫مانگ حكومەت پێكنەهات‌و دواكەوت‪.‬‬ ‫ئــەوە دیارە كە ویســتی گــەورە هەیە‬ ‫بــۆ گواســتنەوەی شــەڕ لەســوریاوە بــۆ‬ ‫عیــراق‪ ،‬تــا ئاشــوبەكە لەســنورەكانی‬ ‫ئێران نزیك ببێتەوە‪ ،‬بەمەش كوردســتان‬

‫ئەبێتــە مەیدانــی جەنــگ‪ .‬بۆیــە ئەبێــت‬ ‫یەكێتــی نەتەوەیــی دروســتبكەین‪ ،‬نەك‬ ‫جەمســەرگیریی هەرێمایەتــی لەســەر‬ ‫حیســابی كورد كاری خۆی بكات‪ ،‬ئەبێت‬ ‫نەتەوەو دەوڵەت بینا بكەین نەك لەنێوان‬ ‫كــردارو پەرچەكرداری شــیعەو ســوننەدا‬ ‫دابەشــبین‪ .‬هەروا بوەو هــەرواش ئەبێت‪،‬‬ ‫جولەكە « هاگانا» و هێزی ژێرزەمینی و‬ ‫بیری زایۆنیزمی بو‪ ،‬توركەكان ســەردەمی‬ ‫تەنزیمانــدت‌و «كۆمەڵــەی ئیتیحــادو‬ ‫تەرەقــی» یان لەنیوەی دوەمی ســەدەی‬ ‫نــۆزدەوە پێكهێنا‪ ،‬عەرەبــەكان لەڕێگەی‬ ‫عەقــا‌و توخــم‌و نەوەكانــی «شــەریفی‬ ‫مەككــە»ەوە لوبنــان‌و عیــراق‌و ســوریاو‬ ‫ئــەردەن یان كــردە دەوڵــەت‪ ..‬ئەفریقیە‬ ‫رەش پێستەكان « ئەنجومەنی هاواڵتیانی‬ ‫ئەفریقی‪ »»ANA‬یــان وەك كاردانەوە‬ ‫دژی ســەرۆك بوزا دروســتكرد‪ .‬نەیجیریا‬ ‫(‪ )774‬زمانــی جیــاوازو چەندیــن ئاین‌و‬ ‫نەتــەوەی جیا بەشــێكی گرنگــی باكوری‬ ‫ئەفریقایان خســتەوە سكەی خۆی‪ .‬دەیان‬ ‫نمونــەی تــر كە مێــژوی شارســتانیەت‌و‬ ‫ئیمرۆمــان پێكئەهێنــن‪ ،‬بەكــوردەكان‬ ‫ئەڵێــن بەڵێ‌ بــۆ دروســتكردنی نەتەوە‪،‬‬ ‫بەڵێ‌ بۆ وەالنانی سیاســی‌و پەرلەمانتاری‬ ‫موزەیەف‪ ،‬جۆرنال‌و رەخنەگری موزەیەف‌و‬ ‫تەزویر‪ ،‬كوردایەتی بۆ درۆو دراو‪ ،‬دینداری‬ ‫بــۆ ئەحمەقكردنی ئینســانی كورد‪ ،‬بەڵێ‌‬ ‫بۆ دەســتگرتن‌و دروســتكردنی ســامانی‬ ‫بەشەری راستەقینە‪.‬‬


‫ژمارە (‪ )585‬دو شەممە ‪2016/10/31‬‬

‫کوردستان سەرانسەر‬

‫‪info_chawder@yahoo.com‬‬

‫توركیا‬

‫‪7‬‬

‫پاكتاوی سیاسی‬ ‫كشاناك وەك منونە‬

‫چی لە عەفرین دەوێت؟‬

‫هۆكارەكانی گەمارۆدانی عەفرین چین؟‬

‫هۆزان عەفرینی‬ ‫زیاتــر لە ‪ 4‬ســاڵە كانتۆنــی عەفرین‬ ‫لەالیەن توركیاوە‪ ،‬كە هاوكاری بەرەی‬ ‫نوســرە و ســوپای ئــازاد و گروپــە‬ ‫چەكدارەكانی دیكــە دەكات‪ ،‬گەمارۆ‬ ‫دراوە و لــە هەمــوو خزمەتگوزارییــە‬ ‫مرۆییــەكان بــێ بەشــكراوە و جگــە‬ ‫لەوەش زیاتر لە پێنج ئۆپەراســیۆنی‬ ‫بەرفــراوان لەالیەن هەموو گروپەكانی‬ ‫ســەربە ئۆپۆزســیۆنی ســوریا كە لە‬ ‫(داعــش و بەرەی نوســرا و ســوپای‬ ‫ئــازاد و ئەحــرار الشــام ) و هەندێك‬ ‫لــە چەتەكانــی بەنــاوی كــورد وەك‬ ‫(كەتیبــەی ئازادی و ســەالح الدین )‬ ‫لەدژی عەفرین ئەنجام دراوە‪ ،‬هەروەها‬ ‫زیاتر لە پێنج ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو‬ ‫لە ســنوری عەفرین تەقینراوەتەوە و‬ ‫زیاتر ‪ 15‬ماشــین كــە پڕبوە لەچەك‬ ‫دەســت بەسەرداگیراوە و زیاتر لە ‪20‬‬ ‫جار تۆپخانەكانــی توركیا تۆپبارانی‬ ‫گوندەكانــی عەفرینی كــردوە و زیاتر‬ ‫لە ‪ 25‬جار مۆشــەكەكانی ســتینگر و‬ ‫جۆرەكانی دیكە لە هاوەن ئاڕاســتەی‬ ‫عەفرین كراون‪.‬‬

‫لەبەرئەوەی شــوێنی جوگرافی عەفرین زۆر‬ ‫ســتراتیژیی و گرنگە و وەك هەناسەی نێوان‬ ‫رۆژئاوا و باشوری كوردستان هەژماردەكرێت‪،‬‬ ‫نزیكی عەفرین لە دەریای ســپی هۆكارێكیترە‬ ‫كــە لە داهاتــودا دەبێت جێــگای بازرگانی و‬ ‫گەشــتیاری و ئابــوری‪ ،‬ئەمــەش وای كردووە‬ ‫كــە توركیا ئیرەیی بە عەفرین ببات‪ ،‬هەربۆیە‬ ‫لەڕێگای گروپە چەكدارەكانی داعش و بەرەی‬ ‫نوسرا و ئەحراری الشام ناویان ناوە( قەڵغانی‬ ‫فورات) و هەوڵی لە ناوبردنی بەڕێوەبەرایەتی‬ ‫خۆســەری رۆژئاوای كوردستان و بە تایبەتی‬ ‫كانتۆنی عەفریــن دەدەن‪ ،‬كاتێكیش كانتۆنی‬ ‫عەفرین شكا رۆژئاوای كوردستان هیچ سودێك‬ ‫یاخود گرنگییەكی تایبەتی خۆی نامێنێت‪.‬‬

‫توركیا دەیەوێت حەلەب و موسڵ و‬ ‫كەركوك داگیر بكات‬

‫لەســوریا ئیتیالفی ئۆپۆزسیۆنی سوری كە‬ ‫ناوەندەكەی لە ئیستانبۆڵە تەنها وەك ناوەندی‬ ‫بڕیــاردەری ئالالی حەمیــدی كار دەكات كە‬ ‫چــۆن لەســەردەمی عوســمانیەكان شــەڕی‬ ‫ئەرمەنیــەكان و ئاشــورییەكان و كوردەكانی‬ ‫ئیزدی لەباكوری كوردســتان لە سااڵنی ‪1914‬‬ ‫و ‪ 1915‬بەڕێوەچوو و زیاتر لە یەك ملیۆن و‬ ‫نیو جینوساید كران ‪ ،‬ئەمڕۆش قەڵغانی فورات‬ ‫لە ســوریا و قەڵغانی دیجلە لــە عێراق كە لە‬ ‫توركمانەكان و عەرەبە سوننەكان و بەتایبەتی‬ ‫حەشدی وەتەنی پێكهاتووە بۆئەوەی مێژووی‬ ‫دەســەاڵتی دەوڵەتــی عوســمانی دووبــارە‬ ‫بكرێتــەوە و حەلەب (رۆژئاوای كوردســتان )‬ ‫و موســل و كەركوك (باشــوری كوردســتان)‬ ‫عەفرین چی لێیە؟‬ ‫لەڕێگای قەڵغانەكانی فورات و دیجلەوە داگیر‬ ‫درەختی‬ ‫ملیۆن‬ ‫عەفرین خاوەنی زیاتر لە ‪25‬‬ ‫بكات و بگەڕێنێتەوە سەر نەخشەی توركیا‪.‬‬ ‫زەیتونــە و ‪ 10‬ملیــۆن دار هەنــارە لەگــەڵ‬ ‫جۆرەكانیتــری بەروبومی كشــتوكاڵی‪ ،‬جگە‬ ‫هەڕەشەكانی ئەردۆغان‬ ‫لەمــەش دەوڵەمەنــدە بەناوچەی گەشــتیاری‬ ‫لەوتارێكیدا ســەرۆككۆماری توركیا رەجەب‬ ‫و شــوێنی ئایینــی وەك پەرســتگای مارۆنی‬ ‫نێودەوڵەتــی وەك كەعبەی حەج دەبینرێت و تەیــب ئەردۆغــان وتــی "حەلەب و موســڵ و‬ ‫جگە لە شــوێنەوارەكانی دیكەی گەشتیاری و كەركوك شــاری توركیان " كە ئەوان حەلەب‬ ‫ناوچەیەكی شــاخەوییە و زۆر دەوڵەمەندە بە و موســڵ و كەركوك وەك شــارەكانی توركیا‬ ‫ســامانی ئــاو و بەنداوی مەیدانكــی لێیە و لە دەبینن و مێژوش دەســەلمێنێت كە ئەو شــار‬ ‫شــاخەكانی راجوش بەرهەمی كانزای ئاســنی هی توركیانە"‬ ‫چاودێــران پێیــان وایە كە ئیتر پێویســت‬ ‫لێیــە و بەناوبانگــە بــە شــوێنەواری مێژوی‬ ‫لەسەردەمەكانی دێرینیشدا باسیان لێوە كراوە بەشڕۆڤە و شتی دیكە ناكات كە خەڵكی كورد‬ ‫تێبگات كە ئەردۆغان كوردی خۆش نایەوێت و‬ ‫هەیە ‪.‬‬ ‫ئامانجەكانی دیار و ئاشكرایە لەسەر رۆژئاوا و‬

‫باشوری كوردستان كە دەیەوێت جارێكی دیكە‬ ‫سنوری دەوڵەتی عوسمانی زیندوو بكاتەوە‪.‬‬

‫بێدەنگی راگەیاندنەكانی باشوری‬ ‫كوردستان‬

‫ئەمــڕۆ عەفریــن و ناوچــەی شــاهبا لــە‬ ‫قوناخێكــی مەترســیداردا تێپەردەبــن و‬ ‫هێرشــەكانی ســوپای توركیا ڕۆژانــە لە دژی‬ ‫گوندەكانــی عەفریــن و شــاهبا بەردەوامــە و‬ ‫تەنیــا بە شــێوازێكی راســتەوخۆ و لەڕێگای‬ ‫فڕۆكەكانــی جەنگــی و تۆپخانەكانــی خــۆی‬ ‫شــەڕ دەكات كــە جــاران تەنهــا لــە ڕێــگای‬ ‫ســوپای ئازاد و داعش و بەرەی نوسرا شەری‬ ‫عەفرینی دەكرد‪ ،‬بەاڵم ئەمڕۆ راستەوخۆ شەر‬ ‫دەكات و نیــازی خۆیان ئاشــكراكردوە‪ ،‬بەاڵم‬ ‫بە داخەوە راگەیاندنەكانی باشوری كوردستان‬ ‫بێ دەنگی هەڵبژاردووە و ئەمەش مەترسیدارە‬ ‫بۆ ســەر دواڕۆژی عەفرین و ناوچەی شــاهبا‪،‬‬ ‫تەنها كەناڵی گەلی كوردستان و رادیۆی گەلی‬ ‫كوردستان و كوردسات نیوز گرنگی بەو پرسە‬ ‫داوە‪ ،‬بەاڵم كەناڵەكانی دیكە هەر بێ دەنگن و‬ ‫جــار جار وەك هەواڵێكی بێگانە زۆر بەالوازی‬ ‫باســی لێــوە دەكــەن‪ ،‬بــەاڵم ئێمــە دڵنیــان‬ ‫كــە بەرخۆدانــی عەفریــن بە ســەردەكەوێت‬ ‫و هێرشــەكانی توركیــا و چەتەكانــی تێــك‬ ‫دەشــكێن‪ ،‬بــەاڵم دەبێت الیەنەكانــی كوردی‬ ‫بــێ دەنگی خۆیان بشــكێنن و خاوەنداری لە‬ ‫عەفریــن بكــەن‪ ،‬لەبــەر ئەوەی ئەمــە ئەركی‬ ‫هەمومانــە و بە تایبەتی الیەنە سیاســییەكان‬ ‫و حكومەتــی هەرێمــی كوردســتانیش ئەركی‬ ‫پاراستنی عەفرینە‪.‬‬

‫چۆن حكومەتی توركیا بووە خاوەنی‬ ‫زۆرترین پارە؟‬ ‫راپۆرت‪ :‬چاودێر‬ ‫لەپــاش هەوڵــە شكســتخواردووەكەی‬ ‫كودەتــاوە‪ ،‬توندوتیژییەكانــی حكومەتــی‬ ‫توركیــا دژی ‹ســێكتەری بازرگانــی›‬ ‫بەڕێژەیەكی بەرچاو زیادی كردووە‪ .‬چەندین‬ ‫كۆمپانیــا كرانە ئامانج كــە تۆمەتبار كراون‬ ‫بــەوەی هاوكاریی ماددی گروپــی فەتحوڵاڵ‬ ‫گولــەن دەكەن‪ .‬ئاخر ئەنقەرە بزاڤی گولەنی‬ ‫بــە پالن داڕێــژەر و جێبەجێكاری كودەتاكە‬ ‫ناســاندووە‪ .‬بەپێــی بڕیارێكــی فەرمــی لــە‬ ‫بــەرواری یەكــی ئەیلوولــدا‪ ،‬هەمــوو ئــەو‬ ‫كۆمپانیایانــەی كــە لــە الیــەن دادگاكانەوە‬ ‫دەســتی بەســەردا گیرابــوو‪ ،‬داهاتەكانیــان‬ ‫دەدرێــت بــە (دەزگای پاشــەكەوتی پارە و‬ ‫تەرخانكردنــی بیمــە ( ‪ ،)TMSF‬واتــە‬ ‫ڕاستەوخۆ دەچێتە گیرفانی حكوومەتەوە‪.‬‬ ‫ســاكیر ئێرجانــی ســەرۆكی لیژنــەی‬ ‫‪ TMSF‬رایگەیانــد كــە‪ :‬لە بــەرواری ‪٤‬ی‬ ‫تشــرینی یەكەمەوە ‪ ٢٥٢‬كۆمپانیا هاتوونەتە‬ ‫ژێــر مەودای دەســەاڵتی ئــەوەوە‪ .‬لەو كاتە‬ ‫بەدواوەش‪ ،‬ئەو ژمارەیە لە زیادبووندایە‪ :‬واتە‬ ‫هەرچی داهاتی ئەو بازرگانانەی بەڕاستەوخۆ‬ ‫یاخــود بەشــێوەی هاوكاریــی مــاددی‬ ‫پەیوەندییــان بە بزوتنەوەی گولەنەوە هەیە‪،‬‬ ‫هەموی دەســتی بەســەردا گیراوە‪ .‬هەفتەی‬ ‫رابــردوو ‪ ٢٨‬كۆمپانیا لە پارێزگاكانی دوزجە‬ ‫و تۆكات دەســتیان بەسەردا گیرا و ژمارەكە‬ ‫نزیك بووەوە لە ‪ ٣٠٠‬كۆمپانیا‪ .‬كۆی گشــتی‬

‫داهاتی كۆمپانیا دەستبەسەرداگیراوەكان لە‬ ‫‪TMSF‬دا بــە نزیكــەی ‪ ٤٠‬بلیــۆن لیرەی‬ ‫توركی (‪ ١٣‬بلیۆن دۆالر) دەخەمڵێنرێت‪.‬‬ ‫رێكخراوی هەواڵگری نێودەوڵەتی و بۆردی‬ ‫لێكۆڵینەوەی تاوانی ئابوری بڕوایان وایە كە‬ ‫بزوتنــەوەی گولــەن كۆنتڕۆڵــی ســەرمایەی‬ ‫نــاوەوە و دەرەوەی توركیایــان كردووە‪ ،‬كە‬ ‫خــۆی دەدات لە نزیكــەی ‪ ١٠٠‬بلیۆن دۆالر‪.‬‬ ‫بــە پێــی هەواڵێكــی دەزگای هەواڵگــری‪،‬‬ ‫پاش ئــەوەی لــە مانگی مایســدا حكومەت‬ ‫دەســتی بەســەر بانك ئاســیادا گرت كە بە‬ ‫بانكێكــی نزیك لــە گولەنییەكان ناســراوە‪،‬‬ ‫پەیامنێرانــی گولەن پارەیان لــە كۆمپانیا و‬ ‫هەژمارە كەســییەكانی دیكەوە كۆكردەوە و‬ ‫خســتیانە جانتاكانیانەوە و بەرەو دەرەوەی‬ ‫واڵتیــان بــرد‪ .‬دەگوترێت كە لــە دوای ‪١٥‬ی‬ ‫تەمــوزەوە ‪ ٢٠‬بلیــۆن دۆالر بــە هەمــان‬ ‫پڕۆســەگەلی نهێنیی و بە قاچاخیی براوەتە‬ ‫دەرەوە‪ ،‬پاش داگیركردنی ئەم كۆمپانیایانە‪،‬‬ ‫ئێســتا دەوڵەت بووە بە گەورەترین تێكەڵە‪.‬‬ ‫ئێســتا دەوڵەت كۆنتڕۆڵــی چەندین پڕۆژەی‬ ‫كــردووە كە زۆر زیاترن لە هی كۆمپانیاكانی‬ ‫‹كۆچ› و ‹ســابانچی› كە دوو ئیمپڕاتۆریەتی‬ ‫بازرگانییــن بــۆ پێوانەكردنــی واڵتەكــە لــە‬ ‫جیهاندا‪ TMSF.‬ئەوەشــی راگەیاندوە كە‬ ‫ئەو بازرگانــی و ئاڵووێرانە یان هەرزانفرۆش‬ ‫دەكات یاخــود لەناویــان دەبــات‪ ،‬ئەمــەش‬ ‫دەكەوێتە ســەر باری ئابورییان‪ .‬دەستكەوت‬ ‫و داهاتەكانیشــی دەچێتــە ســندوقەكانی‬ ‫دەوڵەتــەوە‪ .‬ئــەو كار و بازرگانییانــەی‬ ‫لەالیــەن حكوومەتــەوە گلدراونەتــەوە هــەر‬ ‫لەموڵكی بچوكەوە تێیدایەتی هەتا دامەزراوە‬ ‫زەبەالحەكانــی ســێكتەرە جیــاوازەكان و‬ ‫لەنــاو داگیركراوەكاندا پــڕۆژە و دامەزراوەی‬

‫بچوكیش هەیە‪ ،‬لەوانە‪ :‬نەخۆشخانە‪ ،‬دەزگای‬ ‫چاپەمەنی‪ ،‬ئوتێل و هتد‪.‬‬ ‫یەكێكە لەو دامەزراوە زەبەالحانەی دیكە‬ ‫كە خاوەنەكانی دەستبەســەر كراون‪ .‬لە ‪٨‬ی‬ ‫تشرینی یەكەمدا ســێ براكەی ‹بۆیداك› بە‬ ‫مشتگیرەوە هێنران بۆ مەراسیمەكەی دایكیان‪،‬‬ ‫كــە لە مانگی ئابــدا بەهۆی خەم و خەفەتی‬ ‫زۆرەوە پــاش دەســتگیركردنی كوڕەكانــی‬ ‫سەكتەی دڵ لێیدا و چیدی تەندروستییەكەی‬ ‫جارانــی بۆ نەگەڕایــەوە‪ .‬دیمەنی كەلەپچەی‬ ‫بەناوبانگتریــن بازرگانەكانــی قەیســەری لە‬ ‫خزمــەت دایكییانــدا خۆپیشــاندانی بەدوای‬ ‫خۆیدا هێنا و پۆلیس و ســەربازەكانی ناچار‬ ‫كــرد تــا كەلەپچەكانی دەســتی ســێ براكە‬ ‫بكەنەوە‪ .‬هەندێك لەو ئاڵوێرانەی داگیركراون‬ ‫ئــەو كۆمپانیا بازرگانییە گشــتییانەن كە لە‬ ‫لیستی بۆرسەی ئەســتەنبوڵدان و چاوەڕێی‬ ‫چارەنووســی خۆیانــن‪ .‬ســەرۆكی لیژنــەی‬ ‫‪ TMSF‬رایگەیاندبوو كە ئەو كۆمپانیایانە‬ ‫یان هەرزانفرۆش دەكرێن یاخود لەناودەبرێن‪،‬‬ ‫بەاڵم با بزانین ئەم فرۆشــتن و هەڕاج كردنە‬ ‫چۆن دەبێت و تا چەندە شەفاف دەبێت‪.‬‬ ‫
ئــەو باری نائاســاییەی كە پێنج ڕۆژ‬ ‫دوای هەوڵــی كودەتاكــە راگەیەندرا‪ ،‬وای لە‬ ‫حكومــەت كرد كــە زۆر بە ئاســانی بڕیاری‬ ‫توندوتیژانــە بــێ هیــچ بەرگرییەكــی دادگا‬ ‫دەربــكات‪ .‬هەربۆیــە هیــچ پەنابردنێــك بۆ‬ ‫دادگا یاخــود داوای پێداچونەوەیــەك بونی‬ ‫نییــە‪ .‬زۆرینە الیان وایە كە ئەو كۆمپانیایانە‬ ‫هــەرزران فرۆش دەكرێن بە چەند بازرگانێك‬ ‫یاخــود بەو كەســانەی كە لە پارتــی داد و‬ ‫گەشەپێدان (ئاكەپە)وە نزیكن‪.‬‬ ‫ســێلین ســایەك بۆكــە‪ ،‬ئابورینــاس و‬ ‫جێگــری ســەرۆكی پارتــی گەلــی كۆمــاری‬

‫(كــە پارتێكی ئۆپۆزســیۆنە) لە لێدوانێكیدا‬ ‫بۆ ڕۆژنامــەی (‪)daily Cumhuriyet‬‬ ‫لە بــەرواری ‪١٥‬ی تشــرینی یەكەمدا ئەوەی‬ ‫ڕاگەیانــد كــە بڕیــاری دەستبەســەراگرتنی‬ ‫كۆمپانیــاكان و خستنەســەر‪TMSF‬‬ ‫خاڵییە لە هەموو دەســتەبەرێكی یاســایی و‬ ‫ئابووریی بۆ ئەو قەوارانە‪ ،‬هەروەها ئاماژەی‬ ‫بــەوەش كــرد كە ئــەم ماف پێشــێلكردن و‬ ‫توندوتیژییانــە‪ ،‬چەندیــن بازرگانــی لــە ناو‬ ‫كۆمەڵگــەی بازرگانییــدا لەكــەدار كــردووە‬ ‫و نــاوزڕاوی كــردون‪ ،‬تــرس و خەمــەكان‬ ‫ســەبارەت بە چارەنوســی ئەم كۆمپانیایانە‬ ‫لــە ‪١٢‬ی تشــرینی یەكەمەوە زیاتــر و زیاتر‬ ‫بــوون پاش ئەوەی كــە ‹گالیپ ئۆزتورك›ی‬ ‫خاوەنــی ‹مێترۆ هۆڵدینــگ –كۆمپانیایەكی‬ ‫بــواری ئاوەدانكردنــەوە و گواســتنەوە و‬ ‫گەشــتیارییە كــە بــە كەســێكی نزیــك لە‬ ‫ئــاك پارتــی دادەنرێــت ئــەوەی ڕاگەیانــد‬ ‫كــە داوای لــە ‪ TMSF‬كــردووە تا هەموو‬ ‫پشــكەكانی ‹كۆزا ئیپێك هۆڵدینگ› بكڕێت‬ ‫كە سەرمایەكەی بریتییە لە گەورەترین كانی‬ ‫ئاڵتوونــی توركیا‪‹ .‬ئاكــن ئیپێكی› خاوەنی‬ ‫پێشــووی ‹كــۆزا ئیپێــك› كە لە ئێســتادا‬ ‫هەڵهاتــووە‪ ،‬لە هەژمــاری تایبەتیی خۆی لە‬ ‫تویتەر ئــەوەی ڕاگەیاند كــە‪ :‬كۆمپانیاكەی‬ ‫شتێك نییە ‹مێترۆ› پێی بكڕدرێت‪ ،‬هەڵبەتە‬ ‫شــتی دیكە لە ئارادایــە‪›‹ .‬كۆمپانیایەك كە‬ ‫‪ ٦٠٠‬ملیــۆن دۆالر پــارەی نەقتــی هەبێت و‬ ‫ســەرمایەی كانی ئاڵتونەكــەی بە ‪ ٢٠‬بلیۆن‬ ‫دۆالر بخەمڵێنرێــت‪ ،‬ناكرێــت لــە الیــەن‬ ‫كۆمپانیایەكــەوە بكڕدرێــت كــە تەنانەت ‪١٠‬‬ ‫ملیۆن لیرە(‪٣.٢‬ملیۆن دۆالر)یشــی نییە››‪.‬‬ ‫پاشان نوســیویەتی‪ :‬دیارە شتگەلێكی دیكە‬ ‫لە پشتی پەردەوە ڕوودەدات‪.‬‬

‫هێژا دڵشاد‬ ‫لەكۆتایــی رۆژەكانــی هەفتــەی رابــردوو‪ ،‬لەالیــەن هێــزە‬ ‫ئەمنییەكانــی توركیــاوە هەریەك لە گولتەن كشــاناك و فورات‬ ‫ئانڵی هاوسەرۆكەكانی شارەوانی گەورەی ئامەد دەستگیركران!‬ ‫ئــەم رووداوە تاڕادەیــەك چاوەڕاننەكــراو بــو‪ ،‬لەبەرئــەوەی‬ ‫دەســتبردن بۆ ســەرۆك شــارەوانی كە بەدەنگی هەزاران كەس‬ ‫هەڵبژێــردراوە‪ ،‬كارێكــی نــاڕەواو ئەنتی دیموكراســییە‪ ،‬لەگەڵ‬ ‫ئەوەشــدا ســااڵنێكە توركیــا ئەزمونــی لــەم جــۆرەی هەیــە‪،‬‬ ‫بەدەســگیركردنی پارلەمانتار و ســەرۆك شــارەوانی لەو واڵتە و‬ ‫بەندكردنیان‪.‬‬ ‫لەئابی ‪ 2015‬وە ئۆپەراسیۆنی پۆلیسی لەباكوری كوردستان و‬ ‫توركیا بەگشتی درێژەی هەیە‪ ،‬لەدژی چاالكوان و سیاسەتكارانی‬ ‫بزوتنەوەی سیاسی كورد‪ ،‬بەاڵم دەستگیركردنی هاوسەرۆكەكانی‬ ‫شارەوانی ئامەد‪ ،‬گرژییەكان گەیشتنە لوتكە‪ ،‬ئەمەش جارێكیتر‬ ‫ئۆپەراســیۆنەكانی كۆمــا جڤاكێــن كوردســتان (كەجەكــە) ی‬ ‫هێنایەوە بیرمان‪ .‬ئەم ئۆپەراسیۆنە راستەوخۆ لەپاش هەڵبژاردنی‬ ‫شــارەوانییەكانی ‪ 2009‬وە دەســتیپێكردو بەگشــتگیرترین‬ ‫ئۆپەراسیۆنی پۆلیسی لەدژی چاالكوان و سیاسەتكارانی باكوری‬ ‫كوردســتان هەژماردەكرێت‪ ،‬بەوەی نزیكەی چوار ســاڵی خایاند‬ ‫و كە ژمارەی دەستگیركراوان گەیشتە نزیكەی ‪ 10‬هەزار كەس‪.‬‬ ‫ئێســتاش ئەم ئۆپەراســیۆنانە‪ ،‬چەند ئامانجێكی لەپشتەوەیە‬ ‫لەوانە‪ ،‬قوڵبونەوەی شــەڕی نێوان پارتی كرێكارانی كوردســتان‬ ‫(پەكەكە) و توركیا‪ ،‬بەوەی ئەم جەنگە سنوری ناو خاكی توركیا‬ ‫تێپەڕاندووەو هەریەك لە رۆژئاوای كوردستان و تەنانەت باشوری‬ ‫كوردســتانیش گرتۆتەوە‪ ،‬لەبەرئەوەی توركیا دژایەتییەكانی بۆ‬ ‫رۆژئاوای كوردســتان چڕتركردۆتەوەو لەباشوریش بونی پەكەكە‬ ‫لەناوچەكانی شــنگال و كەركوك‪ ،‬بەتەواوەتی توركیای نیگەران‬ ‫كــردووە‪ ،‬بــەاڵم دەتوانین بشــڵێین رۆژئاوای كوردســتان وەك‬ ‫فاكتۆری سەرەكی ملمالنێی نێوان پەكەكە و توركیا دەبینرێت‪.‬‬ ‫كشاناك‪ ،‬سیاسەتكارێكی جیاواز‬ ‫لەمایســی ‪ ،2014‬لەگەشــتێكی رۆژنامەوانیــم بــۆ باكــوری‬ ‫كوردســتان‪ ،‬چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیم لەگەڵ خاتو گولتەن‬ ‫كشــاناك هاوســەرۆكی شــارەوانی گەورەی ئامەد سازكرد‪ .‬ئەم‬ ‫ســەردانەم هاوكات بوو لەگەڵ هەڵبژاردنی شارەوانییەكان كە لە‬ ‫‪30‬ی ئازاردا ئەنجامدرا‪ ،‬ماوەی مانگێك بو كشــاناك بەســەرۆك‬ ‫شارەوانی هەڵبژێردرابوو‪ ،‬ئەو توانی ‪ 55%‬ی دەنگەكان بباتەوە‪.‬‬ ‫توانی ركابەرەكەی لە ئاك پارتی كە محەمەد گالیپ ئێنسەریئۆغڵو‬ ‫بــو ببەزێنێت كە ‪ 35%‬ی دەنگەكانی بەدەســتهێنابوو‪ ،‬یەك لەو‬ ‫هەڵبژاردنــە بــو كــە ركابــەر و كێشمەكێشــمی زۆری تیا بەدی‬ ‫دەكرا‪ .‬سەرەڕای ئاســتەنگەكان كشاناك بە ئیرادەی دەنگدەری‬ ‫كورد بەسەرۆك شارەوانی هەڵبژێردرا‪.‬‬ ‫كشــاناك یەك لەو سیاسەتكارە دیارانەی باكوردی كوردستانە‬ ‫كە دەیان ســاڵە لەناو پڕۆسەی سیاسی بزوتنەوەی كورد بووە‪،‬‬ ‫لە كودەتاكەی ‪ 1980‬زیندانی كراوەو ئەشــكەنجەی زۆری دیوە‪.‬‬ ‫كشــاناك هاوشــێوەی خاتــوو لەیال زانــا پێگەیەكــی قوڵی الی‬ ‫كوردان هەیە‪.‬‬ ‫پێش هەڵبژاردنی بەسەرۆك شارەوانی‪ ،‬لەگەڵ هاو رێبازەكەی‬ ‫ســەاڵحەدین دەمیرتاش‪ ،‬هاوسەرۆكی پارتی ئاشتی و دیموكرات‬ ‫(بەدەپە) بووە‪ .‬خانمێكی كارا بوە لەگەڵ رووداو و پێشهاتەكاندا‬ ‫لۆژیكی و كوردانە مامەڵەی كردووە‪ ،‬لەو ســااڵنەی هاوســەرۆكی‬ ‫بەدەپە بووە‪ ،‬بە یەك لە سێ‌ ژنی كاریگەری توركیا هەژماركراوە‪.‬‬ ‫بــەوەی لەزۆربەی مێدیاو راگەیاندنەكانی توركیا زۆرترین هەواڵی‬ ‫لەسەركراوە‪.‬‬ ‫كشاناك‪" :‬هەڵبژاردنم جێی شەرەفمەندییە"‬ ‫لەدیدارەكەمــدا‪ ،‬كشــاناك باســی لەگرنگی بەدەستخســتنی‬ ‫شارەوانییەكان بۆ كورد كردو وتی "كورد لەباكور ئیتر دەخوازن‬ ‫خۆیــان خۆیان بەڕێوەببنــەن و بۆ ئــەم داوا رەوایەش دەكرێت‬ ‫مۆدێلی بەڕێوەبەرێتی خۆسەری پەیڕەوبكرێت"‪.‬‬ ‫لەدرێژەی پرســیار و وەاڵمەكانم بۆ كشــاناك باسی لە پێگەو‬ ‫و گرنگــی رۆڵی بەشــداریكردنی ژن لەپڕۆســەی سیاســی كرد‪،‬‬ ‫بێگومان ئەمە پێشەنگە و گرنگە‪ ،‬وتیشی «شەرەفمەندم بەوەی‬ ‫وەك خانمێك بومەتە ســەرۆك شارەوانی ئامەد‪ ،‬پڕۆژەی جۆراو‬ ‫جۆرمان بۆ خانمانی شارەكە دەبێت لەرووی پەروەردەو فێركردن‬ ‫و بواری كار و هتد»‪.‬‬ ‫ئــەوەی لەمڕۆدا روودەدات پەكخســتنی هەموو پرەنســیبێكی‬ ‫دیموكراتییــە‪ ،‬پێشــێلكردنی یاســاكانی هەڵبژاردنــە‪ ،‬ئەوپەڕی‬ ‫بێحورمەتییە بەرامبەر دەنگدەری كورد‪ ،‬بەوەی كە ئیرادەی گەل‬ ‫پەكدەخرێت‪ .‬پێدەچێت ئۆپەراســیۆنی پۆلیسی درێژە بكێشێت‬ ‫و چەند ســەرۆك شــارەوانییەكی باكوری كوردستان بگرێتەوە‪،‬‬ ‫ئەمە پڕۆسەی پاكتاوكردنی بزوتنەوەی سیاسی كورد و ئیرادەی‬ ‫گەلی كوردە‪.‬‬


‫ناوةندي رؤشنطةريى ضاود َير دةريدةكات‬ ‫خاوةنى ئيمتيازو سةرنوسةر‪ :‬مةال بةختيار‬ ‫ستافى كارا‪ :‬سامى هادى ‪ -‬بةهمةن تاهير نةريمان ‪ -‬رزطار فايةق‬

‫يةكةمني ذمارةى‬

‫لة ‪ 2004/10/4‬دةرضوة‬

‫ناونیشان‪:‬‬ ‫سلێمانی – گردی ئەندازیاران ‪ -‬گەڕەکی ‪ ،١٠٥‬کۆاڵنی ‪٤١‬‬ ‫نزیك هۆڵی رۆشنبیری‬ ‫ئاسیا‪07701959999 :‬‬ ‫كوردتێل‪3302158 :‬‬ ‫فانۆس تیلیكۆم‪07480134687 :‬‬ ‫كۆڕەك‪07501147133 :‬‬ ‫دابەشكردن‪07701517533 :‬‬ ‫نرخ‪ 500 :‬دینار‬ ‫ ‬ ‫چاپخانە‪ :‬كوردستان‬

‫‪w w w.ch awder n ews. com‬‬

‫‪No. (585) 31-10-2016‬‬

‫‪info_chawder@yahoo.com‬‬

‫‪Political, Educational & Social Weekly Press‬‬

‫بەدروشمی (ئەقڵی ئازادی نەوەیەكی رۆشنگەر)‬

‫بیستەمین فێستیڤاڵی گەالوێژ بەڕێوەدەچێت‬ ‫چاودێر‪ -‬تایبەت‪:‬‬ ‫شــیعرو چیرۆك‌و لێكۆڵینەوە‪ ،‬پێشــانگەی‬ ‫شــێوەكاری‪ ،‬پێشــانگەی كتێــب‪ ،‬شــەوی‬ ‫بڕیارە رۆژانــی ‪،2016/11/23-20‬‬ ‫شیعریی‪.‬‬ ‫لەهۆڵــی تــەوار‪ ،‬لەژێــر دروشــی‬ ‫ســەرباری ئەمانەیــش‪ ،‬وتارێك بەبۆنەی‬ ‫(ئەقڵــی ئــازادی نەوەیەكــی‬ ‫رۆژی جیهانــی فەلســەفە رۆژی ‪11/20‬‬ ‫رۆشــنگەر)‪ ،‬بنكــەی رۆناكبیریــی‬ ‫دەخوێندرێتــەوە‪ ،‬رۆژی دوەم تایبەتــە‬ ‫گەالوێــژ‪ ،‬بیســتەمین فێســتیڤاڵی‬ ‫بەدیالۆگــی كولتوریــی كــوردی‪ -‬ئەرمەنی‬ ‫روناكبیریی گەالوێژ بەڕێوەبچێت‪.‬‬ ‫كــە جگــە لەوەزیری رۆشــنبیریی ئەرمینیا‬ ‫– ژمارەیەك نوســەرو توێــژەری ئەرمەنی‬ ‫بەشــەكانی فێســتیڤاڵی ئەمساڵ بریتین بابەتی جیاجیا پێشكەش دەكەن سەبارەت‬ ‫لــە‪ :‬پێشــبڕكێی ئەدەبیــی لەبوارەكانــی بەجینۆســایدی ئەرمــەن‪ ،‬چەنــد نوســەرو‬

‫توێــژەری كوردیــش لەگــەڵ ئەرمەنەكاندا ئەویدیدا) كە هەریەك لە د‪ .‬مالك مطلبی‪،‬‬ ‫گفتوگــۆ دەكــەن دەربــارەی جینۆســایدی عەباس بیضون‪ ،‬یاسین النصیر‪ ،‬بەشداری‬ ‫ئەرمەن‌و پەیوەندی كورد بەو جینۆسایدەوە‪ .‬دەكەن‪.‬‬ ‫لەكۆتــا رۆژیشــدا خەاڵتەكانــی شــیعرو‬ ‫ێ‬ ‫جگــە لــەوە رۆژێكیش تەرخــان دەكر ‌‬ ‫بۆ كولتوری عەرەب‌و فارس‪ .‬ســەرلەبەیانی چیرۆك‌و لێكۆڵینەوە دابەشدەكرێن‪ ،‬لەگەڵ‬ ‫ێ‬ ‫ســێیەمین رۆژ‪ ،‬ژمارەیەك نوسەرو ئەدیبی ئەمانەشــدا خەاڵتی حســێن عارف دەدر ‌‬ ‫ئێرانــی بابەتەكانیــان پێشــكەش دەكەن‪ ،‬بەروماننوسێكی كورد‪ ،‬لەتەك دابەشكردنی‬ ‫پاشــنیوەڕۆیش بابەتــە عەرەبیــەكان خەاڵتی تایبەتــی بەكەناڵەكانی راگەیاندن‪،‬‬ ‫پێشــكەش دەكرێن كە تەوەری ســەرەكیی ئەمــە جگــە لەدەركردنــی باڵوكراوەیەكــی‬ ‫لێكۆڵینەوە عەرەبیەكان بریتیە لە (گرفتی تایبەتــی (گەالوێژنامــە) لەرۆژانــی‬ ‫ناســنامە‪ ،‬هۆشــیاریی خــود لەئاوێنــەی فێستیڤاڵدا‪.‬‬

‫پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی خەاڵتێكی جیهانیی‬

‫ئاودێر عوسمان‪ :‬زۆربەی كارەكانم بۆ ناوچە‬ ‫جینۆسایدكراوەكانە‬ ‫چاودێر‪ -‬تریفە حەسەن‪:‬‬ ‫هونەرمەندی شــێوەكار (ئاودێر‬ ‫عوســمان)‪ ،‬یەكێكــە لــەو‬ ‫هونەرمەندانــەی كــە بــەكارە‬ ‫جوانەكانی برەوی بەئیشــەكەی‬ ‫داوەو هەمیشــە خولیای ئەوەی‬ ‫هەیــە كە كاری نــاوازەو جوانتر‬ ‫بخوڵقێنــێ‌‪ ،‬ســاڵی ‪2016‬‬ ‫ماســتەری لەبــواری هونــەری‬ ‫جەنگ‌و مۆنۆمێنت بەپلەی نایاب‬ ‫لەكۆلێژی هونەری زانكۆی تاران‬ ‫بەدەستهێناوە‪ ،‬ئەم هونەرمەندە‬ ‫یــادەوەری جەنگــەكان بوەتــە‬ ‫بەشــێك لەژیانــی هونەریــی‪،‬‬ ‫لەئێستاشــدا پاڵێــوراوە بــۆ‬ ‫بەشــداریكردن لەكێبڕكێیەكــی‬ ‫ێ ســاڵ‬ ‫جیهانیــی‪ ،‬كــە ســ ‌‬ ‫جارێك لەئۆكرانیــا رێكدەخرێ‌‪،‬‬ ‫تاكوئێســتا بەشــداری لــە ‪75‬‬ ‫پێشــانگەی تایبەت‌و هاوبەشــدا‬ ‫كردوە‪.‬‬ ‫دەربارەی هەســت‌و ســۆزو خەمەكانی‬ ‫بۆ كارە هونەرییەكانی‪ ،‬ئاودێر عوســمان‬ ‫بــە (چاودێــر)ی راگەیانــد‪ :‬هەمیشــە‬ ‫لەهەوڵــدام بــۆ نیشــتمان‌و خەمەكانــی‬ ‫نیشــتمان‪ ،‬مــاوەی ‪ 10‬ســاڵە بــەردەوام‬ ‫لەبوارەكانی جەنگ‌و كارەسات‪ ،‬بەشێوەی‬

‫«ژن‌و ئەفراندن‌و‬ ‫ئازادیی مەزن»‬ ‫باڵوكرایەوە‬ ‫چاودێر‪ -‬تایبەت‪:‬‬ ‫كتێبــی (ژن‌و ئەفرانــدن‌و ئازادیــی‬ ‫ێ وتارو لێكۆڵینەوەی‬ ‫مەزن)‪ ،‬كۆمەڵ ‌‬ ‫نوســەر (شــیرین تاهیــر) ەو‬ ‫ســەرجەمیان لەبــارەی ژنەوەیــە‪،‬‬ ‫لەدو توێی (‪ )315‬الپەڕەی قەوارە‬ ‫مامناوەندیــدا كەوتــە بەردیــدەی‬ ‫خوێنەران‪.‬‬

‫هونەری وێنەكێشــان‌و فۆتــۆ كاردەكەم‌و‬ ‫چەندیــن پــڕۆژەم بەئەنجــام گەیاندوە‪،‬‬ ‫ئــەو پڕۆژانــەش بــۆ ئــەو ناوچانــەی‬ ‫جینۆسایدكراون‌و یادەوەری جەنگ بوەتە‬ ‫بەشێك لەژیانیان‪.‬‬ ‫ســەبارە بەپڕۆژەی ئایندەیشــی وتی‪:‬‬ ‫لەالیــەن رێكخــراوی (ئــارت رۆڵ) بــۆ‬ ‫هونــەرو كولتور لەرۆژهەاڵتی ناوەڕاســت‬ ‫هەڵبژێــردراوم بــۆ وەرگرتنــی خەاڵتــی‬ ‫جیهانیــی هونەرمەندی گەنــج فیوچەرت‬

‫ێ ســاڵ جارێــك‬ ‫جینەرەیشــن‪ ،‬كــە ســ ‌‬ ‫لەئۆكرانیــا بەڕێوەدەچێت‪ ،‬دوای ئەویش‬ ‫لەگــەڵ هونەرمەندانی جیهانــی دەچینە‬ ‫ێ بۆ وەرگرتنی خەاڵتی ‪ 100‬هەزار‬ ‫كێبڕكــ ‌‬ ‫ێ‬ ‫دۆالری ئەمەریكی‪ ،‬كە زیاتر لەدو بۆ س ‌‬ ‫هەزار هونەرمەند لەســەر ئاســتی جیهان‬ ‫كێبڕكێــی ئــەو خەاڵتە دەكــەن‌و بڕیارە‬ ‫ســاڵی ‪ 2017‬نــاوی بــراوەی خەاڵتەكــە‬ ‫دیاری بكرێ‌‪.‬‬

‫محەمەد فەتاح (هەناسەكانی سروشت‬ ‫لەپاییزی سلێمانی) نمایش دەكات‬ ‫چاودێر‪ -‬تریفە‪:‬‬ ‫ئەمــڕۆ دوشــەممە ‪،10/31‬‬ ‫هونەرمەندی شێوەكار (محەمەد‬ ‫فەتاح) لەپێشانگەیەكی تایبەتدا‪،‬‬ ‫لەگەلــەری نیشــتمانیی (ئەمنە‬ ‫سورەكە) و بۆماوەی هەفتەیەك‬ ‫بــە ‪ 40‬تابلــۆی قــەوارە جیاواز‬ ‫(هەناسەكانی سروشت لەپاییزی‬ ‫سلێمانی) نمایش دەكات‪.‬‬ ‫دەربــارەی ئــەم پێشــانگە تایبەتــە‪،‬‬ ‫محەمــەد فەتاح بە (چاودێر)ی راگەیاند‪:‬‬ ‫ئــەم پێشــانگە تایبەتەم لــە ‪ 40‬تابلۆی‬ ‫قــەوارە جیــاواز پێكهاتوە كــە بەمادەی‬ ‫ئەندریت‌و رۆن كراون‪ ،‬زۆربەی دیمەنەكان‬

‫یەكێتیی ژنانی‬ ‫كوردستان كتێبەكەی‬ ‫بەچاپ گەیاندوە‬

‫سروشتی شــاری ســلێمانی‌و دەوروبەری‬ ‫نیشــاندەدەن‪ ،‬واتــە بــاس لەسروشــت‬ ‫دەكەن‪ ،‬مەبەستیشم لەم كارە سروشتیانە‬ ‫ئەوەیــە كــە دەمەوێت لــەم بارودۆخەی‬ ‫ئێســتای كوردســتان‌و جەنجاڵیــی‬

‫كوردســتان هەلومەرجێكــی جیــاواز بــۆ‬ ‫بینــەران بڕەخســێنم‪ ،‬كەســیش هاوكارو‬ ‫سپۆنســەرم نەبــوە‪ ،‬ماوەی یەك ســاڵە‬ ‫خەریكــی كاركردنم بۆ ئەم پیشــانگەیەو‬ ‫سەرقاڵی دروستكردنی تابلۆكانم‪.‬‬

‫لەم كتێبەدا نوســەر ئامــاژە بەوە دەكات‬ ‫كە ئەو یادەوەریی‌و ئەزمونە تااڵنەی ئازاریان‬ ‫داوین‪ ،‬هیچ پەیمانێكی پیرۆزمان لەگەڵیاندا‬ ‫نەبو‪ ،‬تاكە شت كە لەبەروبومی ئەو ئازارانە‬ ‫ســەوزبون (ئامانجــە)‪ ،‬كە ئایــا هەمانبێت‬ ‫یان نا؟ وتنی ئەرێیە بەراستیەكان‌و نەرێش‬ ‫بۆ ناڕاســتەكان! بڕوام وایە زیندوكردنەوەی‬ ‫ژیانــی هاوبەش بەســزادانی خــود مەحاڵە‪،‬‬ ‫مەشــق‌و راهێنان لەسەر شــتە قێزەونەكان‬ ‫ســەختە! مــن خــۆم دەزانــم بۆ گەیشــتن‬ ‫بەئامانج وتنی دروشمەكان ئاسانترو نزیكترە‬ ‫لەپراكتیزەكردن كە ئەستەنگ‌و دورترە‪ .‬بەاڵم‬ ‫دەبێــت ئەوە لەبیــر نەكەین جوانترین مافی‬ ‫سروشــتی مرۆڤەكان ناســنامەی مرۆڤبونە‪،‬‬ ‫مــرۆڤ ئاوێتــەی ئامانجەكانیەتــی‪ ،‬ئێمەی‬ ‫ژن‪ ،‬ئەگەرچی ســۆزو بەزەییەكانمان زیانی‬ ‫ێ ئیتر بەقوڵی‬ ‫گەورەی لێداوین‪ ،‬بەاڵم دەكر ‌‬ ‫هەناســە بدەیــن‌و هــەر بەژنانەیــی خۆمان‬ ‫ئاوێتەی دەنگی بەرزی ئامانجەكانمان بین‪.‬‬

‫تیرۆری فكر‬ ‫بەردەوامە‬ ‫‪-1‬چی رویدا‬

‫چیا هاوار‬ ‫ماوەیەكی زۆرە ســەرنجمداوە لەم واڵتەی ئێمە كە زۆرترین بانگەشــەی‬ ‫دیموكراســیەت و عەدالەتی تیا ئەكرێت‪ ،‬لەپاڵ ئەوەشدا زۆر ترین تیرۆری‬ ‫فكــری بــەدی ئەكرێــت‪ ،‬بەداخــەوەم تا ئێســتاش ئــەم ئیرهابــی فیكرە‬ ‫بەردەوامە و لە گەشــەكردندایە‪ .‬من پێم وایە شۆڕشــێكی گەورە پێویستە‬ ‫لە دژی ئەو رەفتارە قێزەونە بكرێت كە وێنەی شۆڕشە گەورەكانی خەباتی‬ ‫ســەدەی رابردوو بێت چونكە ئەگەر رێگــری نەكرێت و ئەو تیرۆرە رەنگە‬ ‫جێی دیموكراســی و دیالۆگی مەدەنیانە بگرێتەوە كە ئەمەش مەرگەساتی‬ ‫گەورە بەدوای خۆیدا ئەهێنێت‪.‬‬ ‫لــە دوو رۆژی رابــردوو‪ ،‬هەڤــاڵ مــەال بەختیار لە پانێڵێكــی (دیداری‬ ‫مێــری) چەند رەخنەیەكی ئاراســتەی بزوتنەوەی گــۆڕان كرد‪ ،‬من نایەمە‬ ‫ســەر شــەن و كەوكردنی رەخنەكانی ئەو هەڤاڵە‪ ،‬بەاڵم لەوە دڵنیام كە‬ ‫رەخنەكانی سیاسین و ئەشێ‌ جێی گفتوگۆ و دەردەشەی چڕ بێت‪ ،‬ئەكرێ‌‬ ‫بە هەمان زمانی ئاخاوتنی وەاڵم وەرگرێتەوە‪ ،‬ئەكرێ‌ ســەرۆكی پەرلەمان‬ ‫و بزوتنــەوەی گــۆڕان وەاڵمی خۆیــان هەبێت كە مافێكــی رەوای خۆیانە‬ ‫بەرگــری لەخۆیــان و بزوتنەوەكەیان بكەن‪ .‬مــن وەك بینەر و خوێنەرێك‬ ‫چاوەڕوانــی وەاڵمی بزوتنەوەی گۆڕان بــووم بەاڵم هیچ كاتێك چاوەڕوانی‬ ‫روونكردنەوەی لەم چەشنە نەبووم‪.‬‬ ‫ئــەو روونكردنــەوە و راپۆرتــەی كەناڵــی كەی ئێن ئێــن خوێندنەوە و‬ ‫هەڵســەنگاندنی زۆر لەخــۆ ئەگــرێ‌ كــە بــەڕای من بەر لە هــەر كەس و‬ ‫الیەنێك پێویســتە سەندیكای رۆژنامەنووســان و الیەنە پەیوەندیدارەكان‬ ‫بە چاودێریكردنی میدیا لە كوردســتان هەڵوێســتیان هەبێت و رێگری لەو‬ ‫موهاتەرات و دەســتەواژە نەشیاوانە بگیرێت كە لەم راپۆرتەی (كەی ئێن‬ ‫ئێن)دا باڵو بۆتەوە‪ ،‬ناكرێت لەبەرامبەر رەخنەی سیاســی دەستەواژەكانی‬ ‫(فیشــاڵ‪ ،‬دەلەسە‪ ،‬قوڕباقە و ســم و هتد‪ )...‬بەكار بهێنرێن لەكەناڵێكی‬ ‫ئاســمانیەوە بەرامبەر كەســایەتیەكی سیاســی كە تەنها تاوانی ئەوەبێت‬ ‫رەخنەی لەسیاسەتی بزوتنەوەكەیان گرتبێت‪.‬‬ ‫ئەو شــێوازە لە وەاڵمدانەوەیەی بزوتنەوەی گۆڕان دروست ئەچێتە ئەو‬ ‫چوارچێوەیەی ئیرهابی فیكر لە كوردســتان كە مەدرەسەكەی حزبەكانن‪،‬‬ ‫ئەگــەر لەوبارەیــەوە چاوێك بە مێژوودا بخشــێنینەوە هەر لە ســەردەمی‬ ‫شۆڕشــەكانی شــێخ ســەعیدی پیرانەوە بگرە تــا ئەگاتە دووا شــۆڕش‪،‬‬ ‫لەبەرامبــەر هەر رەخنەیەك وەاڵمەكەی یان تیرۆری جەســتەیی بووە یان‬ ‫تیرۆری فیكری‪ ،‬ئێستاش لەم ناوچەیە واتا رۆژهەاڵتی ناوەڕاست هیچ واڵت‬ ‫و نەتەوەیەك هێندەی ئەم هەرێمە قەیراناویەی ئێمە باسی دیموكراسی و‬ ‫ئازادی رادەربڕینی تیا نەكراوە و ناكرێت كەچی لەبەرامبەر هەر رەخنەیەك‬ ‫دەیان تۆمەتی كوشندە و روشێنەر لە بەردەم رەخنەگردا قڵپ ئەكرێنەوە‪.‬‬ ‫لێــرەدا پێویســتە روو بكەینــە ئەو رۆشــنبیرانەی بــە درێژایی حەوت‬ ‫ســاڵی رابــردوو كە پشــتیوانیان لە بزوتنــەوەی گۆڕان ئەكرد و شــانامە‬ ‫و كتێــب و قەســیدەیان بۆ ئــازادی رادەربڕین ئەنووســی و ئەهۆنیەوە بۆ‬ ‫لەبەرامبەر ئەو زمانە زبرەی زمانحاڵی بزوتنەوەكەیان بێدەنگن؟ ئەرێ‌ ئەو‬ ‫بەڕێزانــە و بزوتنــەوەی گۆڕانیش ئازادی رادەربڕیــن تەنیا بەبااڵی خۆیان‬ ‫ئەپێون؟ جگە لەوان نابێ‌ كەسی تر ئازاد بێت لە رەخنەگرتن؟ یان هەموو‬ ‫چەمك و تێزە جوانەكان كە تائێســتاش دروشــمی ســەرەكی بزوتنەوەی‬ ‫گۆڕانە تەنها و تەنها بۆخۆیانی بە رەوا ئەبینن و نابێ‌ كەســی تر باســی‬ ‫بــكات‪ .‬ئاخــر دە ســاڵە كۆمپانیای وشــە خــۆڵ ئەكاتە چــاوی خەڵك و‬ ‫باســی ئــازادی رادەربڕینمــان بۆ ئەكات‪ ،‬دە ســاڵە ئەڵێ ئەم دەســەاڵتە‬ ‫رەخنەی قبوڵ نیە و ئازادی رادەربڕین ســەركوت ئەكەن‪ .‬ئەی كاتی ئەوە‬ ‫نەهاتــووە ئێمەش بپرســین لەبەرامبــەر هەر رەخنەیەكی سیاســیدا ئێوە‬ ‫تەنانەت جنێوی نەشیاویشتان بەكار هێناوە وەك لەسەرەوە لە نێوان دوو‬ ‫كەوانە ئاماژەم پێكردوون؟ پێویستیشــە بپرسین بەڕاست شەرعیەتی ئەو‬ ‫جنێونامەیەتان لەكام یاســای ئازادیی رادەربڕین لەم دونیایە وەرگرتووە؟‬ ‫ئەی بەرپرســیارییەتی مێژوویتان ناكەوێتە ئەســتۆ لە باڵوكردنەوەی ئەو‬ ‫هەموو دەستەواژە نەشیاوە؟‪.‬‬ ‫دواجار ئەڵێم هیوادارم بزوتنەوەی گۆڕان و سەركردە و رۆشنبیرانی ئەو‬ ‫بزوتنەوەیە خۆیان بێ‌ بەری بكەن لەو موهاتەراتە‪ ،‬خۆ ئەگەر ئەوە نەكەن‬ ‫هەركاتێــك باســی ئازادیی رادەربڕین و گفتوگــۆی مەدەنیانە بكەن كەس‬ ‫لێیان وەرناگرێت‪ ،‬چونكە خەڵكیش ئازاد ئەبێت كە ئازادیی رادەربڕین بە‬ ‫بااڵی خۆیان بپێون و مومارەسەی بكەن‪.‬‬ ‫تێبینی‪ :‬دڵنیام لەســەر ئــەم بابەتە وەك هەمیشــە تەخوین ئەكرێم و‬ ‫هــەزار و یەك تۆمەتم بۆ دائەتانشــن بەاڵم لێــرەوە ئەیڵێم گەردنتان ئازاد‬ ‫بێت چونكە چاوەڕوانی ئەوەم‪.‬‬


‫‪r a k h n a c h a w d e r@ g m a i l . c o m‬‬

‫«‬

‫رەخنەی چاودێر ناوی بەشداربوانی‬ ‫فێستیڤاڵی گەالوێژ ئاشکرادەکات‬

‫سه‌رپه‌رشتیار‪ :‬سامی هادی‬

‫‪4‬‬

‫‪www.chawdernews.com‬‬

‫ژمارە (‪ )526‬دووشەممە ‪2016/10/31‬‬

‫پاشكۆيەكی هەفتانەی ڕەخنەيی ئەدەبی ڕووناكبريييە‬

‫پۆڵ بیتی بە ڕۆمانی‬ ‫''ناپاکی'' خەاڵتی‬ ‫مان بووکەری ئەمساڵـی‬ ‫بردەوە‬ ‫بیتی‪ :‬بەرنامەم ئەوەیە بیر لە‬ ‫نووسین نەکەمەوە تا بتوانم باش‬ ‫بیر بکەمەوە‬

‫هەقیقەت بە دەگمەن خۆش و جوانە و‬ ‫ئەم ڕۆمانەش ئەو ڕۆمانەیە کە خوێنەر‬ ‫بە بزمار لە خاچ دەدا و بە خۆشییەوە‬ ‫بەجێی دێڵێ‪ ،‬ئەگەرچی لە کاتێکدا بە‬ ‫بزمار بە خاچەکەوەیت کەچی ختووکەت‬ ‫دێ‪ .‬ئەمەش ئەو هێزەیە وای کردووە‬ ‫ڕۆمانەکە جوان بێ‪''.‬‬ ‫وەرگێڕان و ئامادەکردن‪:‬‬ ‫ئەماندا گوتیشی‪'' :‬ناپاکی ڕۆمانی‬ ‫هەژار عوسامن‬ ‫ســەردەمــی ئێمەیە و بــیــرخــەرەوەی‬ ‫تەنزەکانی جۆناسان سویفت و مارک‬ ‫تواینە‪ .‬ماندوونەناسانە داهێنەری تەنزی‬ ‫ڕۆژی ‪٢٦‬ـی ئۆکتۆبەری ‪٢٠١٦‬‬ ‫مۆدێرنە‪ ،‬گاڵتەوگەپەکانی جیددییەتێکی‬ ‫لــە گایدهۆڵی لــەنــدەن ''پــۆڵ‬ ‫ڕادیکااڵنەی لە خۆیدا حەشار داوە‪.‬‬ ‫بیتی'' بووە یەکەمین نووسەری‬ ‫پــۆڵ بیتی پیرۆزییەکان دەمرێنی و‬ ‫ئەمەریکایی ســەرەڕای ڕۆمانە‬ ‫مەبەستیەتی قــەرەوڵ لە تابۆ سیاسی‬ ‫تــەنــزئــامــێــزە نــەژادیــیــەکــەی‬ ‫و نەژادییەکان بگرێتەوە بە زیرەکی و‬ ‫(نــاپــاکــی) کــە خــەاڵتــی مان‬ ‫پەرۆشی و مڕەمڕێکەوە‪''.‬‬ ‫بووکەر لە مێژووی ‪ ٤٨‬ساڵەیدا‬ ‫هــەروەهــا گوتوشیەتی‪'' :‬ڕۆمانەکە‬ ‫بباتەوە‪.‬‬ ‫ماوەیەکی کەمی دەوێ تا داخڵی دەبیت‪،‬‬ ‫بەاڵم هەر کە داخڵ بوویت‪ ،‬ئیتر ناتەوێ‬ ‫چیرۆکی ڕۆمانەکە لە زاری پیاوێکی بێیتە دەرەوە لێی‪''.‬‬ ‫گــەنــجــی ڕەشــپــێــســتــی ئــەفــریــکــایــی‪-‬‬ ‫ئەمەریکایی بە نــاوی ''بۆنبۆن''ـەوە‬ ‫بــیــتــی‪ ،‬تــەمــەن ‪ ٥٤‬ســــااڵن‪ ،‬لــەو‬ ‫دەگێڕێتەوە کە هەوڵ دەدا هەمدیسان گوتارەی پاش بردنەوەی خەاڵتەکە لە‬ ‫کۆیالیەتی و نەژادپەرستی دابێنێتەوە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا پێشکەشی‬ ‫لە گەڕەکێکی هەژارنشین و دەوروبەری کـــرد‪ ،‬گــوتــی‪'' :‬نــامــەوێ لــێــرەدا زۆر‬ ‫شاری لۆس ئەنجلس‪.‬‬ ‫دراماتیکی دەرکــــەوم‪ ،‬وەک ئــەوەی‬ ‫ئەماندا فــۆرمــان‪ ،‬سەرۆکی لیژنەی‬ ‫داوەرانــــــی خــەاڵتــی مـــان بــووکــەری‬ ‫‪ ٢٠١٦‬گوتویەتی کــە نزیکەی چــوار‬ ‫سەعاتی خایاندووە تاکوو توانیویانە‬ ‫بگەنە بڕیارێکی هاوبەش و لە بارەی‬ ‫کتێبەکەشەوە گوتویەتی‪'' :‬ڕۆمانەکە‬ ‫ناوسکی هەرچی تابۆی کۆمەاڵیەتی هەیە‬ ‫دڕیویەتی و هێناویەتییە دەرەوە‪ .‬ڕۆمان‬ ‫پێویست ناکا ئاسوودە و دڵخۆشت بکا‪.‬‬

‫نووسین ژیانی ڕزگــار کــردبــم‪ ...‬بەاڵم‬ ‫نووسین ژیانی پێ بەخشیوم‪ .‬ئێجگار‬ ‫دڵخۆشم ڕقم لە نووسینە‪ .‬ئەم ڕۆمانەش‬ ‫ڕۆمانێکی قورسە‪ .‬نووسین قورسە بۆ‬ ‫مــن‪ ،‬ئەشزانم قورسە خوێندنەوەی‪.‬‬ ‫هەر کەسە و لە گۆشەیەکی جیاوازەوە‬ ‫داخڵ بە ڕۆمانەکە دەبێ‪ .‬ڕاستییەکەی‬ ‫نووسین ژیانی پێ بەخشیوم‪ .‬شتێکی‬ ‫خۆشە کە شتێک [ڕۆمانەکە] کە ماوەی‬ ‫ئەم پێنج ساڵەی دوایی‪ ،‬ئەگەر زیاتریش‬

‫نەبێ‪ ،‬خەریکی نووسینی بووم‪ ،‬ئێستا وا‬ ‫تەماس لەگەڵ خەڵکی دەگرێ و دەدا لە‬ ‫دڵیان‪ ،‬نەک تەنها لە ئەمەریکا بەڵکوو‬ ‫لە بەریتانیاش‪ .‬ئەوەش ئەوپەڕی کەیف‬ ‫و خۆشییە‪''.‬‬ ‫پۆڵ لەسەر قسەکانی بەردەوام دەبێت‬ ‫و دەڵێ‪'' :‬تەنیا چەند بەستەیەک کاغەزم‬ ‫هەبوو و دەستم کرد بە خوێندنەوە‪،‬‬ ‫پاشان ئەو بەستە کاغەزانەشم لێ ون‬ ‫بوو‪ .‬دواتر زانیم کە ئەوەی بە تەما بووم‬ ‫بینووسم لەناو مێشکمدایە‪ ...‬ئــاوازی‬ ‫نووسینەکە‪ ،‬زمانەکەی‪ ،‬هەستوسۆز‪،‬‬ ‫گاڵتەوگەپ‪ ،‬هەموویانم پێکەوە گرێدابوو‪،‬‬ ‫لەناو مێشکی خۆمدا‪ .‬تووشی داچڵەکین‬ ‫و سەرسامی هاتم کە بینم دەتوانم شتی‬ ‫وا بنووسم‪''.‬‬ ‫لە وەاڵمی پرسیارێکی کەناڵی ‪BBC‬‬ ‫ـی بەریتانیدا کە ئاخۆ ئامادەیە کتێبی‬ ‫تر بنووسێ‪ ،‬بیتی پێکەنی و گوتی‪'' :‬هەر‬ ‫زۆر ماندوو و سەرقاڵم‪ ،‬پالن و بەرنامەم‬ ‫ئەوەیە بیر لە نووسین نەکەمەوە تا‬ ‫بتوانم باش بیر بکەمەوە‪ ،‬نەک بنووسم‪''.‬‬ ‫پــۆڵ بیتی یەکەمین ئەمەریکایییە‬ ‫کە خەاڵتی مان بووکەری ئینگلیزیزمان‬ ‫بباتەوە‪ ،‬بڕی خەاڵتەکەش ‪ ٥٠‬هەزار‬ ‫پاوەندی بەریتانییە‪.‬‬

‫پۆڵ بیتی کێیە؟‬ ‫پــۆڵ بیتی (لــەدایــکــبــووی ‪)١٩٦٢‬‬ ‫ڕۆماننووس و شاعیرێکی ئەمەریکاییە و‬ ‫بە ڕۆمانی ''ناپاکی'' براوەی خەاڵتی مان‬ ‫بووکەرە‪.‬‬ ‫پۆڵ لە لۆس ئەنجلس لەدایک بووە و‬ ‫لە کۆلێژی برووکلین ماستەری هونەری‬ ‫لە نووسینی داهێنەرانەدا وەرگرتووە‬ ‫و لە زانکۆی بۆستنیشدا ماستەری لە‬

‫دەروونناسیدا وەرگرتووە‪.‬‬ ‫بیتی لە ساڵی ‪١٩٩٠‬ـدا بە نووسینی‬ ‫شیعر دەســتــی پــێ کـــرد و یــەکــەم‬ ‫دیوانەشیعریشی ناوی ''بانکە گەورەکان‬ ‫ڕاوی بانکە بچووکەکان دەکــەن'' بوو‪،‬‬ ‫لەسەر ئەمەش خەاڵتی کافێی شاعیرانی‬ ‫نویۆریکانی وەرگـــرت‪ .‬دووەم دیوانی‬ ‫شیعریی پۆڵ لە ساڵی ‪ ١٩٩٤‬باڵوبووەوە‬ ‫بە ناوی (جۆکەر‪ ،‬جۆکەر‪ ،‬دوو)‪.‬‬ ‫دوای شەش ساڵ و لە ‪١٩٩٦‬ـدا یەکەم‬ ‫ڕۆمانی بە ناوی ''کوڕیژگەی سپیپێستی‬ ‫خلیسکڕۆ'' نووسی‪ ،‬لەسەر ئەم ڕۆمانەش‬ ‫نیویۆرک تایمز ڕانانێکی ئەرێنییانە و‬ ‫باشی لەسەر نووسی و ڕۆمانەکەی بە‬ ‫''گەرماییی تەقینەوەیەکی تەنزئامێزی‬ ‫بــەهــرەی دڵێکی ڕەشپێسی ژیانی‬ ‫ئەمەریکایی'' ناوبرد‪ .‬ڕۆمانی دووەمیشی‬ ‫''گڕکانی تۆف (‪ )٢٠٠٠‬لەالیەن گۆڤاری‬ ‫تایمزەوە گرنگییەکەی باشی پێ درا‪.‬‬ ‫لە ساڵی ‪٢٠٠٦‬ـدا بیتی ئەنتۆلۆجیایەکی‬ ‫ئەفریکایی‪-‬ئەمەریکایی‬ ‫گاڵتەوگەپی‬ ‫نــووســی بــە نـــاوی ''قــســە و گاڵەتی‬ ‫پڕوپووچ'' و هەر لەسەر ئەم کتێبەش‬ ‫وتارێکی بۆ نیویۆرک تایمز نووسی‪ .‬لە‬ ‫ساڵی ‪٢٠٠٨‬یشدا ڕۆمانی ''سەرزەمینی‬ ‫خەو''ـی نووسی‪.‬‬ ‫لــە ساڵی ‪٢٠١٥‬شـــدا بیتی ڕۆمانی‬ ‫''ناپاکی‪ -‬براوەی خەاڵتی مان بووکەری‬ ‫‪ ''٢٠١٦‬نووسی کە باس لە کشتیارێکی‬ ‫شارنشین دەکــا و هــەوڵ دەدا ببێتە‬ ‫شوانی تــازەکــردنــەوەی کۆیالیەتی لە‬ ‫گەڕەکە هەژارنشینەکانی لۆس ئەنجلسدا‪.‬‬ ‫ئیلیزابێس دۆنێلی‪ ،‬ڕەخنەگری ئەدەبی‬ ‫لە گاردیان ڕۆمانەکەی بە ''شاکارێک‬ ‫کە وا دەکا بیتی ببێتە تەنزنووسترین‬ ‫نووسەری ئەمەریکا'' ناو برد‪.‬‬ ‫پــۆڵ بیتی هــەر بە ڕۆمانی ناپاکی‬

‫لە ساڵی ‪٢٠١٦‬ـــدا دوو خەاڵتی گرنگی‬ ‫ئەدەبی بــردەوە کە ئەوانیش؛ خەاڵتی‬ ‫(بازنەی ڕەخنەگرانی نەتەوەییی بۆ‬ ‫ڕۆمان) و (خەاڵتی مان بووکەر) پرایز‬ ‫بوون‪.‬‬

‫چی لەسەر ڕۆمانەکە وتراوە؟‬ ‫دوایت گارنەر‪ ،‬ڕەخنەگری ئەدەبی لە‬ ‫نیویۆرک تایمز‪ ،‬دەڵێ‪ ١٠٠'' :‬الپەڕەی‬ ‫هــەوەڵــی 'نــاپــاکــی'‪ ،‬ڕۆمــانــە تازەکەی‬ ‫(پۆڵ بیتی)‪ ،‬لە ئەدەبی ئەمەریکاییدا‬ ‫الی من لەم ‪ ١٠‬ساڵەی دواییدا وێنەی‬ ‫نییە و یەکەمین ‪ ١٠٠‬الپــەڕەی هەوەڵە‬ ‫ئەوەندە داخکەر و کاریگەر و ڕاچڵەکێن‬ ‫بێ‪ .‬ڕۆمانەکە لە شوێنیک جێت دێڵێ‬ ‫کە چەندان میل دوور لەو شوێنەیە کە‬ ‫هەڵیگرتوویت‪".‬‬ ‫کەیسی الیمۆن‪ ،‬ڕەخنەگری ئەدەبی‬ ‫لە لۆس ئەنجلس تایمز‪ ،‬دەڵێ‪'' :‬ڕۆمانی‬ ‫ناپاکی لەنێو قورسترین و گرنگترین‬ ‫ڕۆمــانــە ئەمەریکایییەکانی ســەدەی‬ ‫بیستویەکەمدایە‪ ...‬ئــەم ڕۆمــانــە بە‬ ‫جۆرێک خوێنەر دەهاڕێ کە قەت ناتوانێ‬ ‫لەبیری بکا‪''.‬‬ ‫سام ساکس‪ ،‬ڕەخنەگری ئەدەبی لە‬ ‫وۆڵ ستریت جۆرناڵ‪ ،‬دەڵێ‪'' :‬ڕۆمانێکی‬ ‫تەنزئامێزە لە پلەی بااڵدا‪ ...‬وڕوگێژ و‬ ‫جەرگبڕ و ئاوی چاو بەرە‪''.‬‬ ‫بێن مارکوس‪ ،‬ڕۆماننووس‪ ،‬دەڵێ‪:‬‬ ‫''دڵخۆشم کە ئــەم کتێبە شێتانەیەم‬ ‫بــە تەنیا خــوێــنــدەوە‪ ،‬کــەس سەیری‬ ‫نەدەکردم‪ ،‬چونکە لەبەر حەسوودی و‬ ‫هیستریا خەریکبوو دەتەقیم‪ .‬تۆ بڵێی‬ ‫ڕۆماننووسێکی ئەمەریکاییی جەرگبڕی‬ ‫هەزەلی دیکە هەبێ وەک پۆڵ بیتی؟"‬ ‫ســـام لــیــپــســایــت‪ ،‬ڕۆمــانــنــووس و‬

‫چیرۆکنووس‪ ،‬دەڵــێ‪'' :‬پــۆڵ بیتی بۆ‬ ‫هەمیشە بوو بە یەکێک لە گەپئامێزترین‬ ‫و زەیرەکترین و ئازاترین نووسەرانی‬ ‫ئــەمــەریــکــا‪ ،‬ڕۆمــانــەکــەی‪ ،‬نــاپــاکــی‪،‬‬ ‫ستانداردێکی تازەی داهێنا‪".‬‬ ‫مایکڵ سکاوب‪ ،‬ڕەخنەگری ئەدەبی لە‬ ‫ڕادیۆی میللیی ئەمەریکا‪ ،‬دەڵێ‪'' :‬ڕۆمانی‬ ‫ناپاکی بە تەنها یەکێک نییە لە ڕۆمانە‬ ‫گاڵتەوگەپئامێزەکانی ئەم سااڵنە‪ ،‬بەڵکوو‬ ‫دەکرێ بەڕاستی یەکێکیش بێ لە ڕۆمانە‬ ‫گــەورە و گرنگە تەنزئامیزەکانی ئەم‬ ‫سەدەیە‪ .‬شاکارێکی کۆمیدییە‪ ،‬ئەگەرچی‬ ‫لــەوەش بەوالترە و یەکێکە لە ڕۆمانە‬ ‫هــەرە گرنگ و ڕاستگۆکان دەربــارەی‬ ‫کاردانەوەکان لەمەڕ نەژاد و شوناس لە‬ ‫ئەمەریکا لەم سااڵنەی دواییدا‪''.‬‬ ‫ئەو شەش ڕۆمانە ئینگلیزیزمانەی‬ ‫پاڵێوراو بوون بۆ بردنەوەی خەاڵتی مان‬ ‫بووکەر ‪٢٠١٦‬‬ ‫• پۆڵ بیتی (ئەمەریکا) – ناپاکی‬ ‫• دیبۆرا لێڤی (بەریتانیا) – شیری‬ ‫گەرم‬ ‫• گرەیمی مارکای بێرنێت (بەریتانیا)‬ ‫– پرۆژە خوێناوییەکەی کابرا‬ ‫• ئۆتێسا مۆشفێگ (ئەمەریکا) –‬ ‫ئیلین‬ ‫• دەیڤد ساالی (کەنەدا‪-‬بەریتانیا) –‬ ‫هەموو ئەو پیاوە ئەمەیە‬ ‫• مادێلین سیێن (کەنەدا) – مەڵێ‬ ‫هیچمان نییە‬


‫««‬

‫‪2‬‬

‫ژماره‌ (‪ )526‬دووشه‌مم ‌ه ‪2016/10/31‬‬

‫نامۆبوونی مرۆڤ و هه‌ستکردن به‌ تاوان‬ ‫له‌ڕۆمانی "کۆشک‪ ،‬مه‌سخ و دادگایی" کافکادا‬

‫محەمەد سەعید‬ ‫کافکا لـه‌ ســاڵــی"‪ "1883‬لــه ‌پراگی‬ ‫پایته‌ختی چیک له‌ خێزانێکی جوله‌که‌‬ ‫لـــه‌داک بـــووه‌‪ ،‬ســێ خوشکی هـه‌بــووه‌‪،‬‬ ‫بــاوکــی کــاروبــاری بــازرگــانــی کـــردووه‌‪،‬‬ ‫ئه‌وه‌‌ی گرنگه‌ له‌م خێزانه‌دا که‌ ده‌ورێکی‬ ‫ڕاسته‌وخۆی هه‌بێ له‌سه‌ر نووسینه‌کانی‬ ‫کافکا هه‌ڵسوکه‌وتی باوکییه‌تی به‌رامبه‌ر‬ ‫به‌کافکا‪ ،‬هه‌روه‌ها شوناسی ئایینی وه‌کو‬ ‫جویه‌ک‪ ،‬ئه‌م دوو فاکته‌ره‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی‬ ‫فه‌عالی هه‌یه‌ له‌سه‌ر کۆی نووسینه‌کانی‬ ‫و‌له‌ساڵی" ‪ "1924‬کۆچی دوایی کردووه‌‪.‬‬ ‫کافکا له ‌نووسینه‌کانیدا زیاتر به‌‬ ‫نووسه‌رێکی وجودی ناسراوه‌ و ‌کاریگه‌ری‬ ‫فه‌یله‌سوفی گه‌وره‌ی دانیمارکی کیرکگاردو‬ ‫هه‌روه‌ها نیچه‌ی ئه‌ڵمانی پێوه‌ دیــاره‌‪.‬‬ ‫که‌م نوسه‌رو ئه‌دیب هه‌یه‌ وه‌کو کافکا‬ ‫توانیبێتی ئه‌و ڕاستیه‌ تاڵه‌ی ژیان و هیچی‬ ‫و ئه‌بزێردیزمی بــوون له‌ نوسینه‌کانیدا‬ ‫به‌رجه‌سته ‌بکات‪ ،‬که‌ دواجــار کامۆ و‬ ‫ســارتــه‌رو چـه‌نــده‌هــا نــوس ـه‌ری تــر ئه‌و‬ ‫ڕێچکه‌یه‌ ده‌گرن‪ .‬کافکا توانیوێتی ڕۆبچێته‌‬ ‫نــاو قواڵیی هـه‌الهـه‌الی مــرۆڤ و ‌ڕووی‬ ‫نامرۆڤانه‌ی ده‌سه‌اڵت و هه‌یمه‌نه‌ی ئاینی‬ ‫به‌سه‌ر مرۆڤه‌کاندا ئاشکرا بکات‪ .‬نه‌مری‬ ‫نوسینه‌کانی کافکا له‌وه‌دایه‌ که ‌ته‌نها‬ ‫خوێنه‌وه‌یه‌ک ناتوانێ یاخود شرۆڤه‌یه‌ک‬ ‫بۆ ده‌قه‌کانی بکرێ‪ ،‬بۆیه‌ له‌ خۆڕا نییه‌ که‌‬ ‫کامۆ ده‌ڵێ‪" :‬پێویسته‌ نوسینه‌کانی کافکا‬ ‫چه‌ند جارێ بخوێنرێنه‌وه‌"‪.‬‬ ‫ئ ـه‌ده‌بــی پوچی کـه‌ بـه‌ ئه‌بزێردیزم‬ ‫ناوده‌برێ گه‌ڕانه‌ به دوای ماناو شوناسی‬ ‫مرۆڤدا‌له‌ ژیانێکی بێماناو بێبه‌هادا‪ ،‬کافکا‬ ‫به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر لێهاتوانه‌ هه‌ستی‬ ‫به‌بێمانایی وجودیانه‌ی مرۆڤ کردووه‌ و‌‬ ‫له‌ نوسینه‌کانی هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه‌ مرۆڤ‬ ‫بتوانێ بگاته‌ ماناو شوناسێک و‌ شوێنک‬ ‫بۆ ئارامی‪ ،‬به‌اڵم پاڵه‌وانی چیرۆکه‌کانی‬ ‫تا کۆتایی ژیانیان قه‌ده‌ر به‌ شێوه‌یه‌کی‬ ‫زۆر زاڵمانه‌ ب ـه‌ره‌و هه‌ڵدێریان ده‌بــات‪،‬‬ ‫واته‌ به‌مانایه‌کی تر پاڵه‌وانه‌کانی کافکا‬ ‫مه‌حکومی قه‌ده‌رێکی ڕه‌شن نه‌ک مانای‬ ‫ئه‌نتۆلۆجی و بوونیان نادۆزنه‌وه‪ ‌،‬به‌ڵکو‬ ‫ده‌گه‌نه‌ ئه‌وه‌ی به‌بێ هیچ تاوانێک سزا‬ ‫ده‌درێن‪.‬‬ ‫نوسینه‌کانی کافکا زۆربــه‌ی ل ـه‌دوای‬ ‫مردنی خۆیه‌وه‌ له‌الیه‌ن هــاوڕێ ماکس‬ ‫برۆده‌وه‌ باڵو ده‌کرێته‌وه‌‪‌ ،‬و ته‌نانه‌ت به‌‬ ‫برۆدی هاوڕێی ووتوه‌ که‌ له‌دوای مردنی‬ ‫بیانسوتێنی‪ ،‬به‌اڵم برۆد به‌م کاره‌ ڕازی‬ ‫نابێ‪ ،‬ماکس برۆد ئه‌وه‌نده‌ سه‌رسام ده‌بێ‬ ‫به‌ کافکا تائه‌وه‌ی کافکا به‌ پێغه‌مبه‌ر‬ ‫نــاو ده‌بـــات‪ ،‬چونکه‌ کافکا پێشبینی‬ ‫ئه‌و ده‌سه‌اڵته‌ بیرۆکراسیه‌ و فاشستیه‌و‬ ‫دیکتاتۆریانهی‌ کردبوو ک ‌ه له‌ سه‌ده‌ی‬ ‫بیسته‌یه‌مه‌وه‌ ده‌بنه‌ دێوه‌زمه‌یه‌ک به‌سه‌ر‬ ‫مرۆڤه‌وه‌‪ ،‬ته‌نانه‌ت هه‌رسێ خوشکه‌که‌ی‬ ‫له‌الیه‌ن فاشیزمی ئهڵمانییه‌وه‌ ده‌کوژرێن‪،‬‬ ‫که ئه‌مه‌ش وه‌کــو زۆربــه‌ی چاره‌نوسی‬ ‫کاره‌کته‌ری چیرۆکه‌کانی کافکایه‌‪.‬‬ ‫چه‌مکی تاوان و هه‌ستکردن به‌ گوناح‬ ‫که‌ وه‌کو کۆی چه‌مکه‌ سیاسی و فکری و‬ ‫ئه‌ده‌بی و ئاینی و فه‌لسه‌فی له‌ ساتێکه‌وه‌‬ ‫بۆ ساتێکی تر گۆڕانکاری به‌سه‌ردادێ‪،‬‬ ‫واته‌ چه‌مکێکی چه‌قبه‌ستو نیی ‌ه ته‌نها‬ ‫خوێندنه‌وه‌یه‌کی نه‌گۆڕی ئه‌به‌دی هه‌بێ‪،‬‬ ‫به‌ڵکو ه ـه‌ر ســه‌رده‌مــه‌و به‌شێوازێکی‬ ‫نــوێ گوزارشتی لێ ده‌ک ــرێ‪ ،‬ته‌نانه‌ت‬ ‫له‌ کۆمه‌ڵگایه‌که‌وه‌ بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی تر‬ ‫شرۆڤه‌ی جیاوازی بۆ ده‌کرێ‪ ،‬بۆ نمونه‌‬ ‫هه‌ستکردن به ‌تاوان وه‌کو کاک به‌ختیار‬ ‫علی ئه‌ڵێ له‌ سه‌رده‌می کالسیکدا یاخود‬ ‫کۆندا تــاوان ئاشکراو ڕوون ـه‌ وات ـه‌ هیچ‬ ‫ئاڵۆزییه‌ک نییه‌ له‌وه‌ی که‌تاوان چییه‌ وه‌کێ‬ ‫تاوانباره‪ ‌،‬به‌ڵکو تاوانبار هه‌ست به‌ گوناح‬ ‫و سه‌رپێچی خۆی ده‌کــات‪ ،‬گه‌ر سه‌رنج‬ ‫بده‌ینه‌ ئه‌ده‌بی کالسیک زۆر به‌ڕونی له‌‬ ‫تێکسته‌ ئه‌ده‌بیه‌کاندا ده‌بینین پاڵه‌وانه‌کان‬

‫که ‌ئاگادارن له‌وه‌ی ‌چ تاوانێکیان کردو‌ه‬ ‫بۆ نمونه ‌"ڕۆبنسۆ کــرۆزۆی" پاڵه‌وانی‬ ‫نوسه‌ری بریتانی "دانییاڵ دیفۆیه‌" که‬ ‫نۆڤڵه‌که‌ش به‌ناوی "ڕۆبنسن کروزۆیه‌"‪،‬‬ ‫کاتێ ده‌که‌وێته‌ جه‌زیره‌یه‌که‌وه‌ به‌ته‌نها‪،‬‬ ‫ڕاســت ـه‌وخــۆ ڕۆبــنــســن ه ـه‌ســت ده‌کــات‬ ‫له‌به‌رئه‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵی فرمانه‌کانی دایک‬ ‫و باکی و خواوه‌ند ناکات بۆیه‌ سزا ده‌درێ‬ ‫که‌ به‌ ته‌نها له‌دورگه‌یه‌کدا گیر بخوات و‬ ‫له‌ ڕۆمانی"نامه‌قورمزێکه‌"ـی نوسه‌ری‬ ‫ئه‌مریکی هۆپنه‌وه‌ ده‌نوسرێ‪ ،‬کاره‌کته‌ری‬ ‫ســه‌ره‌کــی ڕۆمــان ـه‌ک ـه‌ ک ـه‌ قه‌شه‌یه‌که‌‬ ‫‌هه‌ڵده‌ستی به‌ خه‌وتن له‌گه‌ڵ خانمێکدا‬ ‫به‌ناوی" هیسته‌ره‌وه‌" ‌ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی‬ ‫ئاینی مه‌سیحه‌‪ ،‬به‌اڵم "دیمزده‌ڵی" قه‌شه‌‬ ‫هه‌ست به‌تاوانباری خۆی ده‌کــات بۆیه‌‬ ‫به‌بێ ئه‌وه‌ی سزا بدری له‌عه‌زابی ویژداندا‬ ‫به‌ره‌و مه‌رگ ده‌ڕوات‪ ،‬که‌واته‌ له‌ ئه‌ده‌بی‬ ‫دێرین و کالسیکدا تاوان ئاشکراو ڕونه‌‬ ‫مرۆڤه‌کان به ‌ئاگان له ‌تاوانه‌کانیان به‌اڵم‬ ‫به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ ئه‌ده‌بی مۆدێرن به‌دواوه‌‬ ‫تــاوان و هه‌ستکردن به‌گونا‌ح ئاڵۆزی‬ ‫تێ ده‌کـــه‌وێ‪ ،‬مــرۆڤ زۆرجـــار تاوانبار‬ ‫ده‌کرێ به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆکاره‌که‌ی بزانێ‪،‬‬ ‫وه‌کو ئه‌وه‌ی له ‌کاره‌کته‌ره‌کانی کافکادا‬ ‫ده‌بینین‪ ،‬که‌زۆربه‌یان مه‌حکومی یاسایه‌کی‬ ‫کوێرانه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن هۆکاره‌که‌ی‬ ‫چییه‌‪.‬‬ ‫س ـه‌بــاره‌ت به ‌چه‌مکی نامۆبوونیش‬ ‫به ‌هه‌مان شێوه‌ له‌ فه‌یله‌سوفێکه‌وه‌ بۆ‬ ‫یه‌کێکی تر ده‌گۆڕێم به‌اڵم ئه‌وه‌ی کافکا‬ ‫له‌ نوسینه‌کانیدا ‌ده‌بینرێ نامۆبونێکی‬ ‫زۆر جه‌رگبڕ تــرو قوڵتره‌ ل ـه‌ز ۆرب ـه‌ی‬ ‫فه‌یله‌سوفه‌کانی تر‪ ،‬بۆ نمونه‌ مارکس‬ ‫نامۆبونی مــرۆڤ له‌به‌رامبه‌ر زێده‌بایی‬ ‫سـه‌رمــایـه‌داریــدا ده‌بینێ‪ ،‬کاتێ مرۆڤ‬ ‫ده‌کاته‌ کااڵیه‌کی بێڕۆح له‌مرۆڤبوونی‬ ‫ده‌خات‪ ،‬به‌اڵم کافکا زۆر قوڵتر ڕۆچۆته‌‬ ‫نــامــۆبــونــی مــرۆڤــه‌وه‌ وه‌کـــو لــه‌م سێ‬ ‫شاکاره‌یدا ده‌بینین‪.‬‬

‫"مه‌سخ"‬

‫ئه‌م چیرۆکه‌ که باس له ‌خێزانێکی‬ ‫قــــه‌رزدار ده‌کـــات ب ـه‌نــاوی خــانــه‌واده‌ی‬ ‫سامساوه‌‪ ،‬ئه‌م خێزانه‌ له‌ ‌کچ و کوڕێک‬ ‫پێک دێــن‪ ،‬کوڕه‌که‌ به‌ناوی گریگۆره‌و‪،‬‬ ‫هـه‌مــوو ڕۆژێ له‌پێناو بــژێــوی ژیــان و‬ ‫دانه‌وه‌ی قه‌رزی باوکی ده‌چێ بۆ کارخانه‌‪،‬‬ ‫کــه ‌به‌هیالکیه‌کی کوشنده‌ ئامێزه‌وه‌‬ ‫ده‌گه‌ڕێته‌وه‌‪ ،‬به‌یانییه‌ک گریگۆر له‌خه‌و‬ ‫هه‌ڵده‌ستێ بچێ بۆ کار‪ ،‬به‌اڵم ده‌بینێ‬

‫گۆڕانێكی جه‌سته‌یی زۆر ناده‌روست و‬ ‫قێزه‌ون به‌سه‌ریدا هاتوه‌ ئه‌ویش له‌مرۆڤه‌وه‌‬ ‫بۆته‌ ده‌عجانێک یاخود قالۆنچه‌یه‌ک‪‌ ،‬ئه‌م‬ ‫گۆڕانه‌ کۆی ژیانی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌ی‬ ‫و کۆمه‌ڵگاش به‌شێوه‌یه‌کی نێگه‌تیڤ‬ ‫ده‌گۆڕێ‪.‬‬ ‫گریگۆر به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێکی هه‌بێ‬ ‫یاخود سه‌رپێچییه‌کی دینی و مۆراڵی‬ ‫کردبێ ئه‌م ئاڵوگۆڕه‌ی به‌سه‌ردێ‪ ،‬به‌ڵکو‬ ‫به‌پێچه‌وانه‌وه‌ وه‌کو ڕۆبۆتێکی قوڕمیشکراو‬ ‫یارمه‌تی خێزانه‌که‌ی ده‌دا به‌گشتی و و‬ ‫‌به‌تایبه‌تی باوکی و خوشکه‌که‌ی‪ ،‬که‌واته‌‬ ‫سزا درا به‌بێ هۆ بووه‌ قوربانی تاوانێکی‬ ‫نه‌کرده‌‪ ،‬خۆشی سـه‌ری ده‌سوڕمێ له‌و‬ ‫جــۆره‌ ســزایـه‌ که‌توشی ده‌بـــێ‪ ،‬کافکا‬ ‫ده‌یـــه‌وێ ئ ـه‌وه‌مــان پــێ بڵێ مــرۆڤ له‌‬ ‫ده‌سه‌اڵتی سه‌رمایه‌داریدا ده‌بێته‌ قوربانی‬ ‫تاوانێکی نه‌بینراو‪ ،‬و قوربانییه‌که‌ به‌هیچ‬ ‫شێوه‌یه‌ک هه‌ست به‌تاوانه‌که‌ی ناکات‪،‬‬ ‫بـه‌اڵم دواجاریش سزا وه‌رده‌گــرێ به‌بێ‬ ‫هۆ‪ ،‬یاخود مرۆڤ له‌م ژیانه‌دا ملکه‌چی‬ ‫چاره‌نوسێکی ڕه‌شه‌‪.‬‬ ‫نامۆبون له‌م تێکسه‌دا له‌سه‌ره‌تای‬ ‫نوسینه‌که‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌کات‪ ،‬ئه‌ویش‬ ‫به‌ نامۆبونی خــانــه‌واده‌ی گریگۆره‌وه‌‬ ‫به‌ده‌ست سستمی سه‌رمایه‌داریدا چونکه‌‬ ‫که‌وتونه‌ته‌ ژێر قه‌رزێکی زۆره‌وه‌ که‌ژیانی‬ ‫هه‌مویانی نامۆکردووه‌ بـه‌و سسته‌مه‌‪،‬‬ ‫به‌اڵم نامۆبوونه‌ تراجیدیه‌ قوڵه‌که‌ کاتێ‬ ‫ڕووده‌دات که‌ گریگۆر له‌مرۆڤه‌وه‌ ده‌بێ‬ ‫حه‌شه‌ره‌یه‌کی بێسود‪ ،‬چونکه‌ له‌م کاته‌دا‬ ‫گریگۆر ته‌نها نامۆ نییه‌ به‌و ئیشه‌ قورسه‌ی‬ ‫که‌ده‌یکات بهڵکو نامۆ ده‌بــێ به‌خودی‬ ‫خۆشی واته‌ ئه‌وه‌ی که‌ مارکس نامۆبونی‬ ‫مرۆڤ به‌رامبه‌ر ئابوری‌ سه‌رمایه‌داریدا‬ ‫ده‌خاته‌ ڕوو‪ ،‬کافکا نامۆبوونی مرۆڤ‬ ‫به‌رامبه‌ر به‌خودی خۆی ئاشکرا ده‌کات‪.‬‬ ‫گریگۆر هه‌ست به‌وه‌ ده‌کات به‌هۆی ئه‌و‬ ‫گۆڕانکارییه‌وه‌ دایک و باوکی ته‌نانه‌ت‬ ‫خوشکه‌که‌شی به‌شێوه‌یه‌کی زۆر جیاوازتر‬ ‫له‌پێشوتر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن‪ ،‬چونکه‌‬ ‫ئه‌و کاتێ که‌شێوه‌ی مرۆڤ بوو ئیش و‬ ‫کاری بۆ خانه‌واده‌که‌ی ده‌کرد‪ ،‬به‌اڵم ئێستا‬ ‫له‌به‌ر شێوه‌ ناله‌باره‌که‌ی بۆته‌ بارێکی‬ ‫قورس به‌سه‌ر شانی خانه‌واده‌که‌یه‌وه‌‪ ،‬بۆیه‌‬ ‫لێره‌دا شێوه‌ی مرۆڤ زۆر گرنگتره‌ له‌ ناخ‬ ‫له‌سستمی سه‌رمایه‌داریدا‪ ،‬چونکه‌ گریگۆر‬ ‫ته‌نها شێوه‌و ڕووخساری ده‌گــۆڕێ واته‌‬ ‫ناخ و هه‌ست و نه‌ستی زیاتر مرۆڤانه‌یه‪‌،‬‬ ‫به‌اڵم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دنیای سه‌رمایه‌داری‬ ‫مرۆڤی بێ به‌رهه‌می ناوێ‪ ،‬به‌ڵکو مرۆڤێکی‬ ‫به‌رهه‌مداری ده‌وێ جا ناخی هه‌رچییه‌ک‬

‫بێ بۆی کێشه‌ نییه‌‪ .‬گریگۆر که‌ده‌بێت ‌ه‬ ‫قالۆنچه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانێ بێته‌‬ ‫ده‌ره‌وه‌ و بـــه‌ژداری له‌به‌رهه‌می کــااڵدا‬ ‫بــکــات بــۆیـه‌ سسته‌می س ـه‌رمــای ـه‌داری‬ ‫ده‌یخاته‌ کونی ژووره‌وه‌ و به‌ته‌نهایی و‬ ‫نامۆیی هه‌م به‌خودی خۆی و خانه‌واده‌و‬ ‫کۆمه‌ڵگاش له‌ خه‌فه‌تدا سه‌رده‌نێته‌وه‌‪،‬‬ ‫که‌واته‌ به‌مانایه‌کی تر گه‌ر مرۆڤ ڕۆڵیشی‬ ‫هه‌بێ له‌ به‌رهه‌می کااڵدا به‌اڵم هه‌رنامۆیه‌‬ ‫به‌خودی سسته‌مه‌که‪ ‌،‬به‌اڵم کاتێ مرۆڤ له‌‬ ‫کارکردن ده‌وه‌ستێ ئه‌وا دووجار ده‌که‌وێته‌‬ ‫داوی نامۆییه‌وه‌‪.‬‬

‫"کۆشک"‬

‫کۆشک چیرۆکێکی درێـــژه‌ بــاس ل ‌ه‬ ‫کاره‌کته‌رێک ده‌کات به‌ناوی "ک" یاخود"‬ ‫کــاف" کــه ‌فه‌رمانبه‌رێکی حکومه‌ته‌‪،‬‬ ‫ڕۆژێک له‌الیه‌ن که‌سێکی نادیاره‌وه‌ داوای‬ ‫لێ ده‌کــرێ سه‌ردانی گوندێک بکات بۆ‬ ‫مه‌به‌ستی ڕوپێوی (مساح)‪ ،‬ئه‌م کاره‌ش‬ ‫ل ـه‌الی ـه‌ن "کۆشکێکه‌وه‌" ده‌رچـــوه‌ که‌‬ ‫ده‌که‌وێته‌ به‌رزاییه‌ک به‌سه‌ر گونده‌که‌وه‌‪.‬‬ ‫کاف له‌ده‌مه‌و به‌یانیه‌کی زوودا ده‌گاته‌‬ ‫گونده‌که‌ بۆ جێبه‌جێکردنی واجبه‌که‌ی‬ ‫لــه‌گــونــده‌کــه‌دا‪ ،‬ک ـه‌ به‌فرێکی زۆر و‬ ‫ته‌موومژێکی ڕه‌ش الدێیه‌که‌ی داپۆشیوه‌‪،‬‬ ‫به‌سه‌ر پردێکدا ده‌ڕوات سه‌رنجی کۆشک‬ ‫ده‌دات که‌به‌ئاسته‌م ده‌بینرێ‪.‬‬ ‫کاف که‌ ده‌چێته‌ الدێیه‌که‌ گوندنیشنه‌کان‬ ‫هاوکاری و پێشوازی گه‌رمی لێ ناکه‌ن‪،‬‬ ‫ئــــه‌وه‌ی کــه‌جــێــی بــاســکــردن لــێــره‌دا‬ ‫ئه‌وه‌یه‌ که‌ کاف ده‌ی ـه‌وێ بگاته‌ کۆشک‬ ‫بۆ مه‌به‌ستی زانیاری و ڕونکردنه‌وه‌ی‬ ‫سه‌ردانه‌که‌ی و بزانێ بۆ بانگێشتکراوه‌‬ ‫و چ به‌رپرسێک داوای لێ کــردوه‌ ئه‌م‬ ‫کــاره‌ بکات‪ ،‬بۆیه‌ زۆر هـه‌وڵ ده‌دات چ‬ ‫له‌ڕێگای گوندنیشنه‌کانه‌وه‌ بێ یاخود‬ ‫هه‌وڵی خۆیه‌وه‌ بێ‪ ،‬هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌‬ ‫ده‌که‌وێته‌ خۆشه‌ویستی کچێکه‌وه‌ به‌ناوی‬ ‫"فــریــده‌وه‌" که‌ خزمه‌تکارێکی پیاوێکی‬ ‫نــاو کۆشکه‌که‌یه‌ ب ـه‌نــاوی "کــای ـه‌وه‌"‪،‬‬ ‫له‌ڕاستیدا کاف ئه‌و کچه‌ی خۆش ناوێ‪،‬‬ ‫بـه‌اڵم ده‌یــه‌وێ کالی کارمه‌ندی کۆشک‬ ‫چاوپێپکه‌وێ و له‌وڕێگایه‌شه‌وه‌ بگاته‌‬ ‫کۆشک‪ ،‬به‌اڵم ئه‌مه‌ش هیچ سودێکی نابێ‬ ‫واته‌ کاف هه‌وڵێکی زۆر ده‌دات ته‌نها بۆ‬ ‫گەیشتن بۆ کۆشک بـه‌اڵم هه‌رگیز پێی‬ ‫ناگات‪ .‬هه‌تا ڕۆژێ سه‌باره‌ت به‌ "کاف"‬ ‫برۆد به‌ کافکا ده‌ڵێ‪" :‬ئه‌وه‌ کاف ده‌چێته‌‬ ‫کۆشک" کافکاش له‌ وه‌اڵمدا ده‌ڵێ‪" :‬به‌ڵێ‪،‬‬ ‫به‌اڵم به‌مردوویی"‪.‬‬

‫له‌م ڕۆمانه‌دا دوو فیگه‌ری زۆر گرنگ‬ ‫هه‌ن‪ ،‬یه‌که‌میان گونده‌که‌یه‌‪ :‬که‌ میتافۆرێکه‌‬ ‫یاخود سمبولێکه‌ کافکا به‌کاریهێناوه‌ وه‌کو‬ ‫شوێنێکی بۆ نیشته‌جێبوون و ئامێزانبوون‬ ‫یاخود نۆرمێکی کۆمه‌اڵیه‌تییه‌ که‌ کاف‬ ‫ده‌یـــه‌وێ تیایدا نیشته‌جێ بــێ‪ ،‬ئه‌مه‌‬ ‫میتافۆرێکه‌ بۆ خودی کافکا که‌ ده‌یه‌وێ‬ ‫وه‌کو جوله‌که‌یه‌ک شوێنی خۆی بکاته‌وه‌ له‌‬ ‫کۆمه‌ڵگادا واته‌ به‌مانایه‌کی تر دۆزینه‌وه‌و‬ ‫گه‌ڕانه‌ به‌دوای شوێندا‪ ،‬به‌اڵم له‌م ڕۆمانه‌دا‬ ‫"کــاف" ناتوانێ ته‌نانه‌ت وه‌کو که‌سێک‬ ‫قه‌بوڵ بکرێ له‌الیه‌ن گونده‌که‌وه‌ ئه‌مه‌ش‬ ‫ده‌ربڕینێکه‌ بۆ فڕێدانی شوناسی جوو‬ ‫بۆ ده‌روه‌ی کۆمه‌ڵگا که‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا‬ ‫باوبووه‌‪.‬‬ ‫فیگه‌ری دووه‌م کۆشکه‌که‌یه‌‪ :‬کۆشک‬ ‫ڕه‌مزی چه‌ن شتێکه‌‪.‬‬ ‫میتافۆرێکه‌ بــۆ ده‌س ـه‌اڵتــی‬ ‫• ‬ ‫بیرۆکراسی و دیــکــتــاۆری سیاسی که‬ ‫‌لـه‌سـه‌رده‌مــی مــۆدێــرنـه‌دا چــۆن به‌ناوی‬ ‫ئازادی و دیموکراسیه‌وه‌ مرۆڤیان هه‌نجن‬ ‫هه‌نجن کردوه‌ و گه‌یشتن به‌و ده‌سه‌اڵته‌‬ ‫تۆلیتاریه‌ زۆر ئه‌سته‌مه‌ وه‌کو گه‌یشتنه‌ به‌‬ ‫کۆشک‪.‬‬ ‫* هێمایه‌که‌ بۆ خواوه‌ندێکی مردووی‬ ‫بێئاگا‪ :‬واته‌ کۆشک ڕه‌مزی خواوه‌ندێکه‌‬ ‫که‌ بێئاگایه‌ له‌ به‌نده‌کانی یاخود به‌‬ ‫مانا "نیچه‌یه‌که‌" کــه ‌ده‌ڵــێ خــواوه‌نــد‬ ‫مــرد وات ـه‌ مــرۆڤ ده‌بــێ پشت به‌خودی‬ ‫خۆی ببه‌ستێ نابێ پشت به‌ده‌سه‌اڵتی‬ ‫کۆشک و خواوه‌نده‌کان ببه‌ستێ که‌هیچ‬ ‫کاریگه‌رییه‌کیان نییه‌ له‌سه‌ر بوون‪.‬‬ ‫* سمبولێکه‌ بۆ هه‌یمه‌نه‌ی باوک‪ :‬کافکا‬ ‫له‌گه‌ڵ باوکیدا به‌درێژایی ژیانی له‌کێشه‌و‬ ‫ملمالنێدا بووه‌ هه‌تا کار گه‌یشتۆته‌ ئه‌وه‌ی‬ ‫ده‌ربکرێ و به‌جیا نیشته‌جێ بێ‪ ،‬بۆیه‌‬ ‫کۆشک هێمایه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ خێزان و‬ ‫ده‌سه‌اڵتی باوک به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان‪،‬‬ ‫به‌اڵم له‌ دواجاردا هه‌رناتوانێ چونکه‌ ئه‌و‬ ‫ده‌سه‌اڵته‌ ڕه‌قه‌ی باوکی ڕێگه‌ی پێ نادا‪.‬‬ ‫" کافی" پڕۆتاگۆنێست به‌بێ ئه‌وه‌ی‬ ‫ئاگای له‌هیچ شتێ بێ و ‌که‌س نازانێ‬ ‫له‌الیه‌ن کێوه‌ داوای لێ ده‌کرێ به‌کارێک‬ ‫هه‌ستێ کـه‌ خۆشی ســه‌ری ل ـه‌و کــاره‌‬ ‫ده‌سوڕمێ‪ ،‬ئه‌مه‌ وه‌کو جۆره‌ سزایه‌ک لێک‬ ‫ده‌درێته‌وه‌ که‌قه‌ده‌رێکی نادیار بۆی دیاری‬ ‫کردوه‌ ناتوانێ لێی هه‌ڵبێ‪.‬‬ ‫گ ـه‌یــشــتــن بــه‌ک ــۆش ــک گـه‌یــشــتــنـه‌‬ ‫به‌مانای بــوون و دۆزیــنــه‌وه‌ی خــوده‌‪،‬‬ ‫ده‌ســت گه‌یشتنه‌ به‌هێزی خــواوه‌نــد و‬ ‫ڕزگارکه‌ری دۆزه‌خــی ژیان‪ ،‬به‌جێهێنانی‬ ‫خواسته‌کانمانه‌ به‌اڵم مرۆڤ هه‌رگیز پێی‬ ‫نــاگــات‪ ،‬لێره‌وه‌یه‌ نامۆبونی مــرۆڤ له‌‬ ‫ده‌سه‌اڵتی خواه‌وندیش ده‌ست پێ ده‌کات‪،‬‬ ‫به‌مانایه‌کی تر نه‌گه‌یشتن به‌فریادڕه‌س که‌‬ ‫یه‌کسانه‌ به ‌نه‌گه‌یشتن به‌ کۆشک ده‌بێته‌‬ ‫نامۆبونمان له‌خودو له ‌ژیانیش‪ ،‬وەکو‬ ‫چۆن "کاف" تامردن نه‌یتوانی بگاته‌ ئه‌و‬ ‫هێزه‌ وه‌همییه‌ی که ‌له‌کۆشک بوو یاخود‬ ‫"تارمایی خواوه‌ند"‪ ،‬که‌واته‌ مرۆڤ له‌م‬ ‫ژیانه‌دا ته‌نها ئاسۆیه‌ک گه‌ر ڕزگاری کات‬ ‫خودی خۆیه‌تی و هیچی تر‪.‬‬

‫"دادگایی"‬

‫کردبێ به‌بێ هۆ بدرێته‌ دادگا‪ .‬کاف ڕۆژی‬ ‫داهاتو له‌وکاته‌دا که ‌بۆی دیاری کرابوو‬ ‫ده‌چێته‌ دادگا بۆ بینینی دادوه‌ر‪ ،‬به‌اڵم‬ ‫نـــه‌دادوه‌ر ده‌بینێ وه‌ هیچ هه‌واڵێکی‬ ‫تاوانبارکردنه‌که‌شی ده‌ست ناکه‌وێ به‌بێ‬ ‫ئه‌نجام ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و له‌کۆتایشدا له‌الیه‌ن‬ ‫دوو که‌سه‌وه‌ به‌چه‌قۆ ده‌کوژرێ‪.‬‬ ‫هه‌ربۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ مامی کاف به‌م‬ ‫تاوانبارکردنه‌ی برازاکه‌ی ده‌زانێ‪ ،‬به‌په‌له‌‬ ‫دێته‌الی و بۆ به‌رگریکردن لێی ده‌چن‬ ‫بــۆالی پارێزه‌رێک‪ ،‬له‌وکاته‌دا که ‌مامی‬ ‫تاوانبارکردنی کاف له‌الیه‌ن دادگــاوه‌ بۆ‬ ‫پارێزه‌ره‌که‌ ده‌گێڕێته‌وه‌‪ ،‬کاف سه‌رقاڵی‬ ‫ده‌مه‌ته‌قێ خۆشه‌ویستی ده‌بــێ له‌گه‌ڵ‬ ‫خزمه‌تکاری پارێزه‌ره‌که‌‪ .‬کاف زۆر هه‌وڵ‬ ‫ده‌دات بۆ زانینی تاوانه‌که‌ی و چه‌نده‌ها‬ ‫جــار سـه‌ردانــی دادگــا ده‌کــات ته‌نها بۆ‬ ‫بینینی دادوه‌ر به‌اڵم هه‌موو هه‌وڵه‌کان بێ‬ ‫ئه‌نجام ده‌بن‪.‬‬ ‫پاڵه‌وانی ئه‌م چیرۆکه‌ وه‌کــو هه‌موو‬ ‫چیرۆکه‌کانی تــری کافکا مه‌حکومه‌‬ ‫بـه‌قـه‌ده‌رێــکــی ڕه‌ش ــی نــادیــار‪" ،‬کــاف"‬ ‫له‌م ڕۆمانه‌دا به‌بێ کردنی هیچ تاوانک‬ ‫تاوانبار ده‌کرێ‪ ،‬واته‌ هه‌ست به‌تاوانباری‬ ‫ناکات به‌ڵکو ده‌گه‌ڕێ به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی‬ ‫تاوانبارکردنه‌که‌ی له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌اڵتێکی‬ ‫بیرۆکراسی سه‌رکوتکه‌ری دڵ ڕه‌قــدا‪.‬‬ ‫"کاف"ـی تاوانبارکراو گیرۆده‌ی دۆزینه‌وه‌ی‬ ‫ماناو خوده‌ له‌ کۆمه‌ڵگادا‪ ،‬به‌اڵم نازانێ‬ ‫ده‌بــێــتـه‌ قــوربــانــی ده‌ســتــی خوێناوی‬ ‫ده‌سه‌اڵت‪.‬‬ ‫کافکا ده‌یه‌وێ له‌م چیرۆکه‌دا ئه‌وه‌مان‬ ‫پێ بڵێ که ‌هه‌رچه‌نده‌ یاساو دادگــا بۆ‬ ‫خزمه‌تی مــرۆڤ دروســت کــراون به‌اڵم‬ ‫دواجــار هه‌ر مرۆڤیشه‌ زۆر بێویژدانانه‌‬ ‫ده‌هاڕێ و ڕه‌خنه‌یه‌کی توند له‌ده‌سه‌اڵته‌‬ ‫تۆتالیتارو شمولییەکان ده‌گــرێ به‌وه‌ی‬ ‫مــرۆڤ نامۆ ده‌کــه‌ن‪ ،‬چونکه‌ دادگــا که‬ ‫‌ڕه‌مزی دادپه‌روه‌رییه‌ خۆی ببێته‌ جه‌الد‬ ‫له‌م جۆره‌ ده‌سه‌اڵتانه‌دا که‌واته‌ مرۆڤ‬ ‫دەبێ چــاوه‌ڕێ کێ بکات که ‌په‌نای بۆ‬ ‫به‌رێ‪.‬‬ ‫کاف که ‌له‌گه‌ڵ مامی ده‌چــن بۆ الی‬ ‫پارێزه‌ره‌که‌ بۆ مه‌به‌ستی تاوانبارییه‌که‌ی‪،‬‬ ‫ئــه‌وه‌ی جــێ سه‌رنجه‌ مه‌شغوڵی کاف‬ ‫به‌ کچه‌ خزمه‌تکاره‌که‌‪ ،‬ئه‌مه‌ش هیچ‬ ‫و پوچێتی دادگــاو ده‌سه‌اڵتی دادوه‌ری‬ ‫ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌‪ ،‬چونکه‌ کاف‬ ‫ده‌زانێ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌اڵتێکی بێباک وه‌کو‬ ‫کوتانی ئاسنی سارده‌‪ .‬دادگا ڕه‌مزو هێمایه‌‬ ‫بۆ نه‌گهی‌شتن به‌ڕاستی‪ ،‬ده‌ستنه‌گه‌شتنی‬ ‫مرۆڤه‌ بۆ پیرۆزییه‌ ساخته‌کان‪ ،‬نه‌بینین و‬ ‫نه‌گه‌یشتنه‌ به‌فریادڕه‌س‪ ،‬لێره‌وه‌یه‌ مرۆڤ‬ ‫نه‌ک له ‌ده‌سـه‌اڵت و کۆمه‌ڵگا به‌ڵکو له‌‬ ‫کۆی پیرۆزییه‌کان نامۆ ده‌بێ‪ .‬کاف بۆیه‌‬ ‫یه‌کسه‌ر ناگیری چونکه‌ کافکا ده‌یه‌وێ‬ ‫ئه‌وه‌مان پێ بڵێ که ‌"کاف"ـی پاڵه‌وان‬ ‫بگه‌ڕێ به‌دوای بوونی خۆیدا و ‌مانایه‌ک‬ ‫له‌م ژینه‌ بێمانایه‌دا بدۆزێته‌وه‌‪ ،‬به‌اڵم‬ ‫نه‌ک نه‌یدۆزیه‌وه‌ به‌ڵکو بــووه‌ قوربانی‬ ‫چاره‌نوسێکی سه‌پێنراو بۆ مه‌رگ‪ ،‬که‌واته‌‬ ‫ئه‌وه‌ مرۆڤه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگادار بین له‌‬ ‫جه‌نه‌ته‌وه‌ تاوانبارین به‌خواردنی سێوێک‬ ‫تامه‌رگ هه‌وڵی پاکبوونه‌وه‌مان ده‌ده‌ین‪.‬‬

‫ئه‌م تێکسته‌ به‌ که‌سایه‌تیه‌ک ده‌ست پێ‬ ‫ده‌کات به‌ناوی "کافه‌وه‌" که‌ هه‌مان ‌ناوی‬ ‫"ئه‌نجام"‬ ‫پاڵه‌وانی کۆشکه‌‪ .‬کاف کارمه‌ندێکی بانقه‌‬ ‫پاڵه‌وانی چیرۆکه‌کانی کافکا هه‌موویان‬ ‫به‌یانیه‌ک وه‌کو هه‌موو به‌یانیه‌کانی ژیانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ قه‌ده‌ردا ده‌که‌ن‪ ،‬له‌کۆتاییشدا‬ ‫ده‌یه‌وێ بچێ بۆ کاره‌که‌ی‪ ،‬به‌اڵم له‌وکاته‌دا بـه‌ شکست و دۆڕانـــی پاڵه‌وانه‌که‌یه‌‪،‬‬ ‫که‌ له‌ ئاپارتمانته‌که‌ی دێته‌ خــواره‌وه‌ کاره‌کته‌ری ئه‌م سێ نۆڤێله‌ ده‌یانه‌وێ‬ ‫دووکه‌س فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی له‌الیه‌ن بگه‌نه‌ تراسندێتاڵی بوون و مانا‪ ،‬یاخود‬ ‫دادگــاوه‌ پێ ڕاده‌گه‌یه‌نن و ئه‌وه‌شی پێ گه‌یشتن به‌ دڵنه‌وایی و ئارامی و دۆزینه‌وه‌ی‬ ‫ده‌ڵێن که‌ بۆی هه‌یه‌ بچێ بۆ ئۆفیسه‌که‌ی ڕاستی دادپه‌روه‌ری‪ ،‬به‌اڵم هه‌رگیز ناگه‌ن‬ ‫تاڕۆژی دادگایی و ده‌ست به‌سه‌راگرتنی‪ ،‬پێی‪‌ ،‬ئه‌مه‌ش ڕاستی وجــودی مرۆڤه‌‪،‬‬ ‫‌پێی ده‌ڵێن که ‌ده‌بێ به‌یانی له‌کاتێکی ئه‌وه‌ کافکا نییه‌ ڕه‌شبین بێ‪ ،‬به‌ڵکو ئه‌وه‌‬ ‫دیاریکراودا سه‌ردانی دادگا بکات‪ .‬کاف حه‌قیقه‌تی بوونمانه‪ ‌،‬به‌اڵم کافکا دێ له‌‬ ‫س ـه‌ری ده‌سوڕمی ل ـه‌وه‌ی به‌بێ ئه‌وه‌ی کاره‌کته‌رێکی وه‌کو "کاف"ـدا ئه‌و ڕاستییه‌‬ ‫هیچ تــاوانــێــک یــاخــود سه‌رپێچییه‌کی تاڵه‌ی ژیانمان بۆ ده‌رده‌بڕێ‪.‬‬


‫‪3‬‬

‫ژماره‌ (‪ )526‬دووشه‌مم ‌ه ‪2016/10/31‬‬

‫یاداشتەکانی کافکا‬ ‫هەموو هونەرەكە بخەمە گیرفانمەوە»‪.‬‬

‫‪ 20‬دیسامبەر‪ :‬لەبارەی سەرنجەكانی‬ ‫دوێــنــێــمــەوە دەربـــــارەی گــۆتــە (كــە‬ ‫فرانتس كافكا‬ ‫تاڕادەیەك بەهەمان ئەو هەستیاریەوە‬ ‫و‪ .‬لە فارسییەوە‪ :‬ڕەووف بێگەرد‬ ‫كە تیایدا باسم كردبوو راست نەبوون‪،‬‬ ‫چونكە هەستە راستەقینەكەم لەالیەن‬ ‫خوشكمەوە لەناوبرابووم) چۆن بتوانم‬ ‫بەشی سێیەم‬ ‫داوای لــێــبــوردن بــكــەم؟ نــاتــوانــم‪ .‬چ‬ ‫بیانوویەكم بۆئەوە هەیە كە ئەمڕۆ هیچم‬ ‫نەنووسیوە؟ هیچ‪ .‬بەتایبەتیی كە حاڵم‬ ‫‪ 19‬دیسامبەر‪ :‬لەنووسینگە‬ ‫هێند خراپ نیە‪ ،‬بەردەوام الاڵنەوەیەك‬ ‫دەستم بەكاركردن کرد‪ ،‬پاش‬ ‫لەگوێمدایە «خۆزگا زوو بهاتیتایە ئەی‬ ‫نیوەڕۆ دەچم بۆ ماڵی ماكس‪.‬‬ ‫دادوەریە نادیارەكەم!»‬ ‫كەمێكم لەیادەوەریەكانی گۆتە‬ ‫لەبەرئەوەی بڕگە ساختەكان بەهیچ‬ ‫خوێندەوە‪ ..‬لەئێستادا مەودا‬ ‫جۆرێك نایانەوێت چیرۆكەكە وەك خۆی‬ ‫ئــەم ژیــانــە تـــەواو بەهێوریی‬ ‫بمێنێتەوەو منیش ئارام بم‪ ،‬بۆیە ئەم دوو‬ ‫دەهــێــڵــێــتــەوە‪ .‬بــــەاڵم ئــەم‬ ‫رستەیە لێرەدا دەنووسم‪:‬‬ ‫ێ بەر‬ ‫یــادەوەریــانــە ئاگریان ت ‌‬ ‫«هەناسەدانەكەی بــەرز بــوو‪ ،‬وەك‬ ‫دەدات‪.‬‬ ‫ئاخێك لەخەوندا‪ .‬لەكاتێكدا كە كارەسات‬ ‫رووداوەكـــــان ئــەوەنــدە روونـــن لێڵ لەخەوندا ئاسانتر بەرگەی دەگیرێت تا‬ ‫دەردەكــــــەون‪ .‬رێ ــك وەك پــەرژیــنــی دنیای راستەقینە‪ .‬بەجۆرێك هەناسەدانی‬ ‫باخ لەكاتی تەماشاكردنی ســەوزەزارە سادە دەتوانێت رۆڵی ئاخەكە ببینێت»‪.‬‬ ‫«هەنووكە هێند بەساردی تەماشای‬ ‫فراوانەكەدا ئارامیی بەچاو دەبەخشێت‪.‬‬ ‫ێ دەكــەم وەك ئــەوەی مــرۆڤ تەماشای‬ ‫لەهەمان كاتدا ئــەم یــادەوەریــانــە ب ‌‬ ‫رێزیەكمان بەرانبەر بەخۆیان تیا دروست رازێــكــی نهێنی بكات كە لەبارەیەوە‬ ‫بەخۆی بڵێت‪ :‬جا چیە ئەگەر نەتوانم‬ ‫دەكەن‪.‬‬ ‫هەڵماتەكان بخەمە چــاڵــەكــانــەوە‪.‬؟‬ ‫هەر ئێستا خوشكە بەشوودراوەكەم هەرچیەك بێت هی خۆمە‪ ،‬شووشە‪،‬‬ ‫‪ 22‬دیسامبەر‪ .‬ئەمڕۆ تەنانەت ناوێرم‬ ‫(‪ )12‬گەیشت‪ ،‬یەكەمجارە بۆ دیدەنیی سنووق‪ ،‬هەڵمات‪ ،‬هەموو ئەو شتانەی‬ ‫دی كە لــێــرەدان‪ .‬دەتــوانــم بەئاسانی سەرزەنشتی خۆم بكەم‪ ،‬ئەگەر لەم رۆژە‬ ‫كردنمان هاتبێت‪.‬‬

‫‪ 21‬دیسامبەر‪« .‬شتە سەیرەكان‬ ‫لەكارەكانی ئەسكەندەری گــەورەدا»‬ ‫نووسینی میخایل كوزمینی‪« :‬منداڵێك‬ ‫نــیــوەی ســـــەرەوەی بــەژنــی مـــردوە‪،‬‬ ‫خوارەوەی زیندوە‪ ،‬جەستەی منداڵەكە‬ ‫بەقاچی سورو بچووكەوە دەجووڵێتەوە»‪.‬‬ ‫«یا جوج‌و ماموج كە بەكرم‌و مێش‬ ‫دەژیــان‪ ،‬خودا بــەرەو تاوێرە بەردێكی‬ ‫شكاوی كردنەوەو تا كۆتایی دنیایش‬ ‫مۆرێكی سڵێمانی پێوە نان»‬ ‫«رووبــارە بەردینەكان‪ ،‬شوێنێك كە‬ ‫بــەردەكــان لەباتی ئاو هەراوزەنایانەو‬ ‫بەسەریەكدا دێــن‌و دەڕۆن‪ ،‬بەجۆگا‬ ‫ێ رۆژ بەرەو‬ ‫ێ دەپەڕن كە س ‌‬ ‫لمینەكاندا ت ‌‬ ‫ێ رۆژ بەرەو باكوور دەچن»‪.‬‬ ‫باشورو س ‌‬ ‫«ژنــە ئامازۆنیەكان‪ ،‬مەمكی الی‬ ‫راستیان هەڵقرچاوە‪ .‬بەقژی كــورت‌و‬ ‫پێاڵوی پیاوانەوە»‪.‬‬ ‫«ئەو تیمساحانەی بەمیزی خۆیان‬ ‫ئاگر لەدرەختەكان بەردەدەن»‬ ‫لــەمــاڵــی بـــاوم (‪ )13‬بـــووم‪ ،‬شتی‬ ‫خۆشم بیست‪ ،‬من پێشتر وەك هەمیشە‬ ‫الوازم‪ .‬وا هەست دەكەم بەسراومەتەوە‪.‬‬ ‫لەهەمان كاتدا‪ ،‬ئەگەر نەبەسرامایەتەوەو‬ ‫ئازاد بوومایە خراپتر دەبووم‪.‬‬

‫پڕ لەبەتاڵیەدا هاوارم بكردایە بێگومان‬ ‫زایەڵەیەكی قێزەون دەردەچوو‪.‬‬ ‫‪ 24‬دیــســامــبــەر‪ .‬هــەنــووكــە چاكتر‬ ‫ێ گەیشتم‬ ‫مێزەكەمم بەسەركردەوە‪ .‬ت ‌‬ ‫هیچ كارێكی باشی لەسەر ناكرێت‪.‬‬ ‫شتەكان بەجۆرێك شپرزەن‌و بەسەریەكدا‬ ‫كــەڵــەكــەبــوون كــە نەگونجانەكە بوە‬ ‫ێ پەردەی‬ ‫بەگونجانێكی جــوان‪ .‬لێگەڕ ‌‬ ‫ســەوزی سەرمێزەكە چەند دەیەوێت‬ ‫لەهاتوچۆدا بێت‪ .‬ئۆركیسترای شانۆ‬ ‫دێرینەكانیش هەروا بوون‪.‬‬ ‫‪ 25‬دیسامبەر‪ .‬بەستەیەكی رۆژنامە‬ ‫كــۆنــەكــان‪ ،‬كــاتــالــۆگــەكــان‪ ،‬كــارتــی‬ ‫پوستاڵی‪ ،‬نامەكان كە زۆربەیان دڕاون‪،‬‬ ‫هەندێكیشیان كــراونــەتــەوە‪ ،‬دەبێت‬ ‫لەجێگاكانیاندا ژوورێكی كــراوەی ژێر‬ ‫مێزی ئارایشت لەشێوەی پلیكانەیەكدا‪.‬‬ ‫ئەم دۆخە ناپەسەندە هەموو شتێكی‬ ‫تێكداوە‪ .‬هەندێك شتی تاڕادەیەك گەورە‪،‬‬ ‫بەتەنیا لەئوركێسترادا‪ ،‬لەشوێنێكی‬ ‫دووری جــێــگــاكــەدا‪ ،‬زۆر بەچاالكی‬ ‫دێتە بەرچاو‪ .‬وەك ئەوە وایە مۆڵەت‬ ‫بەبازرگانەكە درابێت لەهۆڵی نمایشدا‬ ‫كتێبەكانی رێكبخات‪ .‬دارتاش چەكوش‬ ‫كــاری بــكــات‪ ،‬ئەفسەر شمشێرەكەی‬ ‫رابوەشێنێت‪ ،‬قەشە لەگەڵ خۆیدا قسە‬ ‫بكات‪ .‬لێكۆڵەر بەدوای بەڵگەوە بێت‪،‬‬ ‫سیاسەتمەدار قسە لەسەر هۆشیاریی‬

‫ژیاننامه‌‬

‫خەڵك بكات‪ ،‬عاشقان جڵەوی خۆیان بۆ‬ ‫نەگیرێت‌و‪ ..‬هتد‪ ..‬تەنیا ئاوێنەی ریش‬ ‫تاشینەكە بەسەر مێزەكەوە بێت‌و وەك‬ ‫خۆی مابێتەوە‪ ،‬وەك ئــەوەی بمەوێت‬ ‫ریشم بتاشم‪ .‬فڵچەی جلەكان بەموە‬ ‫زبرەكانیەوە كەوتبێت‪ .‬جزدانی باخەڵ‬ ‫بەكراوەیی وەك ئەوەی بمەوێت پارەی‬ ‫ێ دەربێنم‪ .‬كلیلێك لەكلیلەكان ئامادەی‬ ‫لـ ‌‬ ‫كارەو لەكلیلەكانی دی زیاتر دەركەوتوە‪.‬‬ ‫بۆینباخەكەیش هەر بەگرێدراوی لەملی‬ ‫خۆمم كــردۆتــەوە‪ ..‬ژوورێــكــی كــراوەی‬ ‫ســـەرەوە كــە بەكومیدیەكی بچووكی‬ ‫داخراو دەورەدراوە‪ ،‬جگە لەگەنجینەیەك‬ ‫هیچی تر نیە‪ .‬وەك یەكەم بالكۆنی‬ ‫هۆڵەكە كە لەڕاستیدا باشترین شوێنە بۆ‬ ‫بینەرو بۆ خوێڕی ترین كەس تەرخان‬ ‫كراوە‪ .‬بۆ ئەو پیرەمێردانەی دەوروبەری‬ ‫شار كە پیسی‌و پۆخڵیان وردە وردە‬ ‫لەدەرونیانەوە دێتە دەرێ‌‪.‬‬ ‫ێ تەربیەتانەی قاچیان‬ ‫ئەو كەسە ب ‌‬ ‫بەپلیكانەكانی بالكۆنەكانەوە هەڵدەواسن‪.‬‬ ‫خێزان گەلێك ناتوانێت لەبەر زۆری‬ ‫منداڵەكانیان بژمێرن‌و تەنیا تەماشایان‬ ‫دەكــەیــت‪ .‬لــەوێــدا پیسی‌و چەپەڵیی‬ ‫منداڵە هەژارەكان بەباردێت‪( .‬لەئێستادا‬ ‫خەریكە دەچێتە شوێنی ئۆركیستراكەوە)‬ ‫لەتاریكاییەكەی پشتەوەدا ئەو نەخۆشانە‬ ‫دانیشتوون كە چارەسەریان مەحاڵە‪.‬‬ ‫خۆشبەختانە لەكاتێكدا دەردەكەون كە‬ ‫روناكایی رێی لەوێ‌ دەكەوێت‪.‬‬

‫««‬

‫لەم ژوورەدا هێند كاغەز كەڵەكە بوە‬ ‫ئەگەر سەبەتەی خاشاك فڕێدانم هەبوایە‬ ‫دەمــێــك بــوو فڕێم دابـــوون‪ .‬قەڵەمی‬ ‫نوك شكاو‪ ،‬قوتووە جگەرەی بەتاڵ‪.‬‬ ‫كاغەزگیرێكی كارلسبار‪ .‬راستەیەكی‬ ‫ێ تەنانەت بۆ رێگایەكی‬ ‫لێوار زبرو بەگر ‌‬ ‫كشتوكاڵییش دەست نادات‪ .‬دوگمەیەكی‬ ‫زۆر‪ ،‬گوێزانی بەكارهاتوو (لەدنیادا شتی‬ ‫وا نیە) سنجاقی بۆینباخ‌و كاغەزگیرێكی‬ ‫ئاسن‪ .‬لەژوورەكەی سەرەوەیشدا كڵۆڵی‌و‬ ‫كڵۆڵی‪ .‬لەگەڵ ئەمانەیشدا بەنیازێكی‬ ‫باشەوە‪ .‬نیوە شەوە‪ ،‬لەبەرئەوەی زۆر‬ ‫چــاك نــووســتــووم‪ ،‬بیانوویەكی باشە‬ ‫بۆئەوەی تابەرەبەیان هیچم نەنووسیبێت‪.‬‬ ‫چرا كارەباییەكە رووناكە‪ .‬ماڵ بێدەنگە‪.‬‬ ‫دەرەوە تاریكە‪ .‬لەكاتی لەخەوهەستانمدا‪،‬‬ ‫ێ‬ ‫هەقی نووسینم هەیە ئەگەر زۆر ب ‌‬ ‫بەهایش بێت‪ .‬من بەپەلە ئەو هەقە بەجی‬ ‫دێنم‪ .‬ئەمەیە سروشتی من‪.‬‬ ‫پەراوێز‪:‬‬ ‫ێ خوشكی لــەدوا‬ ‫(‪ )12‬كافكا س ـ ‌‬ ‫بەجێما‪ ،‬لەوانە ئوتیال كە زۆری خۆش‬ ‫دەویست‌و گەلێك بەدەربەستی ژیانی‬ ‫كــافــكــاوە بـــوو‪ .‬زۆربــــەی ئەندامانی‬ ‫خێزانەكەی لەالیەن نازیەكانەوە كوژران‪.‬‬ ‫(‪ )13‬ئوسكار بــاوم نووسەرێكی‬ ‫ێ نزیكەكانی‬ ‫نابیناو یەكێكە لــەهــاوڕ ‌‬ ‫كافكا‪ .‬گرنگتر رۆمانی بەناوی «گەلی‬ ‫بەدخەو»ـە‪.‬‬

‫‪Biography‬‬

‫عەبدوملوتەڵیب عەبدوڵاڵ‬

‫بەشی دووەم‬ ‫بــە گشتی لــە ئــەدەبــی گێڕانەوەی‬ ‫ژیــانــنــامــەدا هــەمــیــشــە درۆكـــــردن و‬ ‫زیــادەڕۆی و لە دەستدانی هاوسەنگی‬ ‫وەك سەرنەكەوتنی (منی نووسەر)‬ ‫تەماشا دەكرێت‪ ،‬بەو مانایەش زۆربەی‬ ‫جیاوازییەكان جەخت لە مەسەلەیەك‬ ‫دەكەنەوە ئەویش راستگۆییە بە تایبەتی‬ ‫لە گێڕانەوەی یـــادەوەری و یاداشتی‬ ‫كەسی‪ .‬ئایا گێڕەڕەوە وێنەیەكی چەند‬ ‫راستگۆییانەمان لە بارەی خۆیەوە بۆ‬ ‫ێ چەپێنراوەكانی ناوەوەی‬ ‫دەكێشێ‌؟ كات ‌‬ ‫خۆی و هەڵوێست و بیركردنەوەكانی خۆی‬ ‫ێ چیمان پێبڵێت؟‬ ‫كەشف دەكات‪ ،‬دەیەو ‌‬ ‫ێ بۆ‬ ‫بۆ وەاڵمی ئەو دوو پرسیارە‪ ،‬دەب ‌‬ ‫هەموو ئەو گۆڕانكارییانە بگەڕێینەوە‬ ‫كە لە قۆناغەكانی كالسیك و رۆمانتیك‬ ‫و مۆدێرنە و پۆستمۆدێرنەدا بەسەر‬ ‫خود و (منی نووسەر)دا هاتووە‪ ...‬لە‬ ‫قۆناغی كالسیكدا منی نووسەر منێكی‬ ‫سێنترالی پیرۆز بوو‪ ،‬یان وەك (باسكال)‬

‫دەڵێت منێكی بەدبەخت بوو! بەاڵم لە‬ ‫رۆمانتیكدا منێكی تاك و تەنیایە (رۆسۆ‬ ‫لەو بارەوە دەڵێت دەتوانم بڵێم من بە‬ ‫هیچ كەس ناچم) تا دەگاتە سەردەمی‬ ‫ێ و لێكهەڵوەشانەوەی من و خود‪،‬‬ ‫نو ‌‬ ‫ئیتر گومانكردن لە خــودی سێنترال‬ ‫(منی نووسەر) هاتە ئاراوە‪ ...‬ئەدەبی‬ ‫ژیاننامە لە گێڕانەوەیەكی خودگەرا‬ ‫و منی نووسەر لە مێژووی گێڕانەوە‬ ‫ێ بڵێم ئەو‬ ‫هاتە دەرەوە‪ ...‬دەمـــەو ‌‬ ‫شێوە بیركردنەوەیەی لە بارەی خودی‬ ‫ســێــنــتــراڵ و مــنــی نـــووس ــەر‪ ،‬كــە لە‬ ‫كالسیك و رۆمانتیك لە ئارادا بوو‪ ،‬لە‬ ‫ێ و لە دوای هەستكردن بە‬ ‫سەردەمی نو ‌‬ ‫هیچگەرایی و پووچگەرایی لە فەلسەفەی‬ ‫مۆدێرنیزمەوە (وەك هابرماس بڕوای‬ ‫پێیەتی) گۆڕانكاری بەسەردا هات و‬ ‫سێنتەراگەرایی بەرەو پەراوێزگەرایی و‬ ‫دەقگەرایی هەنگاوی نا‪ ...‬دەستەواژە‬ ‫بە ناوبانگەكەی سارتەر «من ئەوەم كە‬ ‫من نیم‪ ،‬بەڵكو ئەویدیكەم» كاریگەری‬ ‫زۆری نواند*‪( .‬فوكۆ) منی رەتكردەوە‪،‬‬ ‫بــۆ ئـــەوەی لــە رێــگــای ئــەویــدیــكــەوە‬ ‫ێ ‌و لە رێگای‬ ‫دەقگەرایی بەرهەم بهێن ‌‬ ‫ئەویدیكەوە بیخوێنێتەوە‪ ،‬بۆ ئەوەی لە‬ ‫بری بە پیرۆزكردنی منی نووسەر دەق‬ ‫ببێتە موڵكی ئەویدیكە‪ ،‬ئەویدیكە دەق‬ ‫دابنێتەوە‪ ،‬ئیتر لێرەوە من هەڵوەشایەوە‬ ‫‌و لە شوێنی ئەو منە سێنتراڵە چەندان‬ ‫(من) هاتنە قسەكردن‪( ...‬الكــان) لە‬ ‫رەتكردنەوەی كۆجیتۆی (دیكارت)یدا‬ ‫دەڵێت «مــن لــەو شوێنە نیم كە بیر‬ ‫ێ‬ ‫دەكەمەوە‪ ،‬من بیر دەكەمەوە لە شوێن ‌‬ ‫كە نیم»‪ ...‬لێرەوە رەتكردنەوەی خود‪،‬‬ ‫رەتكردنەوەی خودگەرایی‪ ،‬رەتكردنەوەی‬

‫منی نووسەریش دەنوێنێ‌‪ ،‬بەو مانایەش‬ ‫منی گێڕەڕەوەی نێو ژیاننامە لە پاڵ‬ ‫رەگەزەكانی دیكەی گێڕانەوە (خەون و‬ ‫شیكردنەوەی رووداو و خەیاڵ و مەنەلۆگ‬ ‫و ئاماژەكردن بۆ خوێندنەوەی ئایندە)‬ ‫ێ بڵێم ئیتر‬ ‫خۆی ورد كردەوە‪ ...‬دەمەو ‌‬ ‫لە مۆدێرنیزمەوە دەقگەرایی‪ ،‬خودگەرایی‬ ‫فەرامۆش دەكات!‬ ‫دەقــگــەرایــی هەرگیز خاوەندارێتی‬ ‫قبوڵ نییە‪ ،‬چونكە فیكری مۆدێرنە و‬ ‫پۆستمۆدێرنە پێیوایە خاوەندارێتی لە‬ ‫رێگای ئــەوەی كە هەیەتی كەڵەگایی‬ ‫دەســەپــێــن ـێ‌‪ ،‬ئــەگــەرچــی ســەرەتــای‬ ‫خــاوەنــداریــەتــی بــە پێی پێداویستی‬ ‫كۆمەاڵیەتی بوو‪ ،‬زەرورەتێكی ئاسمانی‬ ‫بوو‪ ،‬بەاڵم لە جەوهەردا خۆی زۆرداری‬ ‫بــوو‪ ،‬پاشان بە پیرۆزكرا‪ ،‬وەك چۆن‬ ‫نووسەر لە رێگای بــوون بە خاوەنی‬ ‫دەق تەقدیس دەكــرا‪ ،‬دواجــار چەمكی‬ ‫خاوەنداریەتی بووە ئایدۆلۆژیا‌و یاری بە‬ ‫چارەنووسی خەڵك دەكرد‪.‬‬

‫بیۆگرافیا‬ ‫خاڵی یەكرتبڕینی خەیاڵ و حەقیقەت‬ ‫«ئەوەیە مرۆڤ»ـی نیتشە وەك‬ ‫منوونەی دەقگەرایی‬ ‫«گــۆتــە»ی فەیلەسوف بەڕاستی‬ ‫بەشێكی زۆر لە حیكمەتی نواند كاتێك‬ ‫بیۆگرافیای (‪ )Biography‬خۆی بە‬ ‫ناونیشانی (شیعر و حەقیقەت) ناونا‪،‬‬ ‫حیكمەتەكە هەر تەنها پەیوەندی بە‬ ‫بەهای ژیانی كەسێتییەوە نییە‪ .‬بەڵكو‬

‫پەیوەندی بە پرۆسەی نووسینەوەی‬ ‫بیۆگرافیا و جۆرەكانییەوە هەیە‪ ،‬بەو‬ ‫ێ بەشێكی بكەوێتە نێو‬ ‫مانایەی كە دەش ‌‬ ‫خەیاڵ و بەشێكی بەڕاشكاوییەوە بەندبێ‌‪.‬‬ ‫لێرە لەو نێوانەدا ناونیشانەكەی «گۆتە»‬ ‫حیكمەتەكەی خۆی دەوەشێنێ‌‪ .‬دكتۆر‬ ‫جۆنسن دەڵــێ‌‪ :‬ئــەوەی كە پێویستە‬ ‫بیۆگرافیا بنووسێتەوە خودی كەسەكە‬ ‫خۆیەتی‪ ،‬چونكە هەموو مرۆڤێك بۆخۆی‬ ‫راستییەكانی ژیانی خۆی باشتر دەزانێ‌‪،‬‬ ‫ێ خستن و‬ ‫ئیتر وێڕای نائاگایی و پشتگو ‌‬ ‫ێ مەبەستەكانیش‪ ...‬بەاڵم‬ ‫لەبیركردنە ب ‌‬ ‫ئەگەر هاتوو كەسێك ویستی بە راشكاوی‬ ‫رووی نـــاوەوەی خــۆی بنووسێتەوە‪،‬‬ ‫لە هەموو كــەس زێتر پاڵنەرەكان و‬ ‫وڕوژێنەرەكان و شاراوەكان باشتر یاد‬ ‫دەكاتەوە‪.‬‬

‫خودگەرایی‪ /‬دەقگەرایی‬ ‫بــیــۆگــرافــیــا گــێــڕانــەوەی ژیانێكی‬ ‫دیــاریــكــراوە‪ ،‬مەعریفەیەك لە بــارەی‬ ‫ماهیەت و مانا و ئەو ئەرزشانە پێشكێش‬ ‫ێ دیاری دەكرێ‌‪ .‬بەو‬ ‫دەكات‪ ،‬كە دەقی پ ‌‬ ‫مانایەش دەقی بیۆگرافیا پێكهاتەیەكی‬ ‫مەعریفییە لــە بــەرجــەســتــەكــردنــی‬ ‫لێوردبوونەوەی ژیانی كەسییەوە لەدایك‬ ‫دەبێ‌‪.‬‬ ‫كەواتە بیۆگرافیا خۆ نووسینەوەیە‪،‬‬ ‫بەو وەسفەی كە دەقە‪ ،‬یان نووسینەوەی‬ ‫كۆی چاالكییەكانی خودی كەسێكە بەو‬ ‫وەسفەی كە دەقــە‪ .‬بێگومان پەسنی‬ ‫لەو جۆرەش لە ئەدەب نزیك دەبێتەوە‪،‬‬ ‫ئەگەرچی خود بە تەواوی خۆی پەسن‬

‫ناكات‪ ،‬یان ناگێڕێتەوە‪ ،‬بەاڵم لەگەڵ‬ ‫ئــەوەشــدا ئــەو چاالكییە و نەخشە و‬ ‫نووسین و پانتاییەی كە دەكەوێتە نێوان‬ ‫ێ بە دەقگەرایی‬ ‫وەسف و گێڕانەوە دەش ‌‬ ‫ناو ببرێت‪ .‬لەكۆی ئەو قسانەدا دەمەوێت‬ ‫خــۆم بــەو تێزە بسپێرم كە پرۆسەی‬ ‫بەرهەمهێنانی بیۆگرافیا پرۆسەیەكی‬ ‫دەقگەراییە‪.‬‬ ‫ێ پرسیاری سەرەكی بیۆگرافیا‬ ‫دەش ‌‬ ‫ێ كە ئەگەر بیۆگرافیا‬ ‫لەنێو ئەدەب ئەوەب ‌‬ ‫بە ماڵێك بۆ حەسانەوە دابنێین‪ ،‬بەو‬ ‫مــانــایــەی كــە مــاڵ دڵنیایی لــەخــۆدا‬ ‫هــەڵــگــرتــووە‪ ،‬ئـــەوە بیۆگرافیا وەك‬ ‫دركاندن و گێڕانەوەی نێو ئەو ماڵە‪،‬‬ ‫تێگەیشتنمان رووبەڕووی ماڵ دووچاری‬ ‫لەق بوون دەكات‪ .‬كەواتە تەرجەمەكردنی‬ ‫بیۆگرافیا وەك دەق و بەرجەستەكردنی‬ ‫وەك فەزایەكی جیاواز‪ ،‬تێگەیشتنێكی‬ ‫ساختەكارانەمان لەبارەی دڵنیاییەوە‬ ‫بۆ دەنووسێتەوە‪ .‬لەسەر ئەو بنەمایە‬ ‫دەتوانیین بڵێین (بیۆگرافیا) بێ‌ فەزایە‪،‬‬ ‫بەاڵم (دەقگەرایی) بیۆگرافی تۆبۆسە‪.‬‬ ‫بیۆگرافیا نە شوێنە نە بابەتێكە بۆ‬ ‫توێژینەوە‪ ،‬بەڵكو لە خاڵی یەكتربڕینی‬ ‫هەردووكیاندا دێتەوە یەك‪ .‬تۆبۆس فەزای‬ ‫گوتارە بەو خەسڵەتانە دەناسرێتەوە‬ ‫كە لە جوگرافیاوە وەری دەگرێت و لە‬ ‫رەوانبێژی بەدەستی دەهێنێ‌‪ ،‬بەاڵم‬ ‫وێڕای ئەوەش پانتاییەكی تایبەت بەخۆی‬ ‫دەكاتە شوێنی كاركردن‪ ،‬چونكە فەزای‬ ‫گوتار لە هەمان كاتتدا فەزای دیاركردنی‬ ‫دەق و كــرانــەوەیــە بەسەر دەقەكانی‬ ‫دیكەدا‪.‬‬ ‫كــەواتــە لــەالیــەك دوور كەوتنەوەی‬ ‫بیۆگرافیا لە شوێن و تەماشاكردنی فەزا‬

‫وەك جیاوازی‪ ،‬راستەوخۆ پەیوەندی‬ ‫بە ژیانی كەسەكانەوە هەیە‪ .‬چونكە‬ ‫سنووری بیۆگرافی ئەو شوێنە گونجاوەیە‬ ‫كە دانەر وەك تاك تێیدا دەمێنێتەوە و‬ ‫دەسەاڵتی خۆی لە رێگای بەكارهێنانی‬ ‫رانــاوی «من»ـەوە پراكتیزە دەكــات‪.‬‬ ‫گێڕانەوەش لە رێگای قسەكەر و دابڕانی‬ ‫«من»ی دەق‪ ،‬لە «من»ی دانەر تەعبیر‬ ‫لە راشــكــاوی دەكــات‪ .‬لەالیەكی دیكە‬ ‫بیۆگرافیا وەك شــێــوازی چاالكیەكی‬ ‫زەمەنی دەقێكە بەوە پەسن دەكرێ‌‪ ،‬كە‬ ‫دەكەوێتە نێو شەپۆلی ژیانەوە‪ .‬بێگومان‬ ‫ێ رووداوێك بە زانیاری‬ ‫گێڕەڕەوە دەتوان ‌‬ ‫پێشتر پڕ بكاتەوە‪ ،‬بە مەرجێك نەكەوێتە‬ ‫ژێــر چــاودێــریــكــردن‪ ،‬یــان نهێنییەك‪،‬‬ ‫یان بابەتێكی سەرەكی كە چاوەڕێی‬ ‫دەركەوتن و ناسینی دەكرێ‌‪ .‬نووسەری‬ ‫بیۆگرافیا وەك «مۆنتانی» و «رۆسۆ»‬ ‫دەڵێن‪ :‬هەموو شتێك دەڵـێ‌‪ ،‬لەپێناو‬ ‫ئــەوەی دەیـــەوێ‌‪ ،‬بۆ ئــەوەی بە هۆی‬ ‫رابردوو‪ ،‬داهاتوو بچنێ‌‪ .‬كەواتە بیۆگرافیا‬ ‫بە شێوەیەكی تایبەت زەمانییە‪.‬‬ ‫بـــەاڵم لــەگــەڵ ئـــەوەشـــدا كـــات لە‬ ‫ێ نییە‪ ،‬وەك چۆن‬ ‫بیۆگرافیادا هەموو شت ‌‬ ‫شوێنگەراییەكی جیاواز دادەمەزرێنێ‌‪.‬‬ ‫بــە مانایەكی دیــكــە وەك (ج‪.‬هــیــو‪.‬‬ ‫سلفرمان) دەڵــێ‌‪ :‬بیۆگرافیا لەخاڵی‬ ‫لێكدابڕانی زەمــانــی رووت و مەكانی‬ ‫رووتدایە‪ .‬زەمانی رووت ژیانی تایبەتی‬ ‫نووسەری بیۆگرافیایە‪ ،‬بەاڵم مەكانی‬ ‫رووت وەسفكردنی كۆمەڵێك فەزایە كە‬ ‫ژیــان تیایاندا شێوەیەك لە شێوەكان‬ ‫وەردەگرێ‌‪ .‬كەواتە ئەوەی بیۆگرافیا جیا‬ ‫دەكاتەوە تێكەڵكردنی زەمان و مەكانە‪.‬‬


‫‪20‬‬

‫ﺑﻴﺴﺘەﻣﻴﻦ ﻓێﺴﺘﻴﭭﺎڵﯽ ﮔەﻻوێﮋ ﺑﻴﺴﺘﻤﻴﻦ ﺟﺸﻨﻮارە ﮔﻼوﻳﮋ‬

‫ﺋەﻗڵﯽ ﺋﺎزادی ﻧەوەﻳەﮐﯽ رۆﺷﻨﮕەر ﻋﻘﻞ ازاد ﻧﺴﻠﯽ از روﺷﻨﮕﺮی‬

‫ﻣﻬﺮﺟﺎن ﮔﻼوﻳﮋ اﻟﻌﺸﺮﻳﻦ‬

‫ﻋﻘﻞ ﺣﺮ ﻟﺠﻴﻞ ﻣﺘﻨﻮر‬

‫‪TWENTIETH GALAWEJ FESTIVAL‬‬ ‫‪Free Mind of enlightened generation‬‬

‫‪SULAIMANI‬‬

‫‪0CT. 20TH 2016‬‬

‫دوای ئـــــەوەی نــزیــكــەی‬ ‫دوو مانگ دەرفـــەت درا بە نــوســەران‌و‬ ‫شاعیران لە توێژەكان تا بابەتەكانیان بنێرن بۆ‬ ‫بەشی پێشبڕكێی بیستەمین فێستیڤاڵی گەالوێژ‪ ،‬و لەو‬ ‫ماوەیەشدا كە كۆتا رۆژی ‪ 2016/10/1‬بوو‪ )90( ،‬شیعرو‬ ‫(‪ )65‬چیرۆك‌و (‪ )29‬لێكۆڵینەوە نێدراون بەمەبەستی هەڵبژاردنی‬ ‫ێ لیژنە دروستكران واتــە‪ :‬لیژنەی هەڵبژاردنی‬ ‫بابەتەكانیش سـ ‌‬ ‫شیعرو لیژنەی هەڵبژاردنی چیرۆك‌و لیژنەی هەڵبژاردنی لێكۆڵینەوە‪.‬‬ ‫لەدوا ئەنجامیشدا ئەم لیژنانە بابەتە بەشداربوەكانی بەشی پێشبڕكێی‬ ‫بیستەمین فێستیڤاڵی گەالوێژیان دەستنیشان كرد كە پێكهاتبون‬ ‫لە‪ )16( :‬شیعر‪ )7( ،‬چیرۆك‪ )7( ،‬لێكۆڵینەوە‪ ،‬كە لە خوارەوەدا‬ ‫ناوەكانیان باڵودەكەینەوە‪:‬‬

‫بەشداربــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــوانی‬

‫بیستەمین فێستیڤاڵی‬

‫گەالوێژ‬

‫لێكۆڵینەوە‬

‫چیرۆك‬

‫‪ -1‬مرۆڤ لەنێوان چارەنوس‌و خواستی ئازادیدا لەالی‬ ‫موعتەزیلەكان‬ ‫غەریب زاهیر غەریب‬ ‫‪ -2‬رەخنەی رەخنە‬ ‫هەرێم عوسامن‬ ‫‪ -3‬جگەرە لەجیهانبینی شیعری شێركۆ بێكەسدا‬ ‫فازیل شەوڕۆ‬ ‫‪ -4‬چەمك‌و نهێنی عەشق الی ئیبن عەرەبی‬ ‫جەمال حسێن‬ ‫‪ -5‬ئایدیۆلۆژیاو گوتاری چیرۆكی كوردی‬ ‫محەمەد ئەحمەد حەسەن‬ ‫‪ -6‬زمانی دەق‪ ،‬زمانی ئایدیۆلۆژیا – نەجات‬ ‫ئەسپیندارەیی‬ ‫ێ هەستا هەڤپاریا ناسناما كوردی‬ ‫‪ -7‬ئێزدیی وەك بنگەه ‌‬ ‫یا نەتەوی د رۆمانا (چیروكا كزیرتەی) یا یاشار كەمالدا‬ ‫نەوزاد پیرموس‬

‫یاریدەدەری سەرپەرشتیار‪ :‬بڕوا بەرزنجی‬ ‫ستاف‪ :‬پێشەوا محەمەد ‪ ..‬شااڵو حەبیبە‬

‫شیعر‬

‫‪ -1‬ئەو كراس سوورە منم‬ ‫سوارە نەجمەدین‬

‫‪ -1‬باران لەقامەتی تۆدا‬ ‫سارا عەزیز‬

‫‪ -9‬گۆڕستانی من‬ ‫ماجد حەسەن‬

‫‪ -2‬ئایەتەكانی حەسەن‬ ‫حەمە قادر‬

‫‪ -2‬بەلەمی رۆژهەاڵت‬ ‫دیار لەتیف‬

‫‪ -10‬چاوشاركێی وشە‬ ‫نارین رۆستەم سەالم‬

‫‪ -3‬قاوەی سوێر‬ ‫بەختیار حەمەسوور‬

‫‪ -3‬گۆرانییەكی غەمگین‬ ‫غەمگین بۆڵی‬

‫‪ -11‬ژنێك بەنینۆكی سوور‬ ‫ئازادە ساڵحیان‬

‫‪ -4‬تارمایی جەنگ‬ ‫هەورین نەجات‬

‫‪ -4‬مانیفێستی قسە‬ ‫داستان بەرزان‬

‫‪ -12‬سێبەرەكانی رەشبونەوە‬ ‫تەیب قادر‬

‫‪ -5‬ئەندێشەكانی رزگار‬ ‫زاموا محەمەد‬

‫‪ -5‬غەمژمێر‬ ‫ئیدریس عەلی‬

‫‪ -13‬نیگاكانی باخ‬ ‫هەردی حەمە‬

‫‪ -6‬بەسواری شەمەندەفەر‬ ‫هێمن عوسامن‬

‫‪ -6‬دوایین پەیڤەكان‬ ‫بژار حەكیم‬

‫‪ -14‬لەوەرزی دووەمی ئاودا‬ ‫ژوان پێنجوێنی‬

‫ێ دا شكەستی‬ ‫‪ -7‬ئەواد خۆدیك ‌‬ ‫عادل عەبدوملەجید‬

‫‪ -7‬بنئاڤبوونا رەنگدان‬ ‫دیار ئەردەنی‬

‫‪ -15‬پارە‪ ،‬پارە‪ ،‬ڤایرۆس‬ ‫ئاریان ئەبوبەكر‬

‫‪ -8‬بۆق‌و ماسی‌و جەنگ‬ ‫راهۆز كامەران‬

‫‪ -16‬لەبەر سێبەرەكەمدا‬ ‫دانا كەمال حسێن‬

‫‪www.chawdernews.com‬‬


‫سەرپەرشتيار‪:‬‬ ‫بەهمەن تاهري نەرميان‬

‫‪317‬‬

‫‪www.chawdernews.com‬‬

‫ژمارە (‪ )317‬دوشەممە ‪2016/10/31‬‬

‫‪rwangewrexne@yahoo.com‬‬

‫پاشكۆيەكە لەسەر ئيسالمى سياسی‪ ،‬ئاينناىس‪ ،‬هزر‬

‫توركیا لەنێوان ئەنگێزەی سووننەگەرایی‌و هەڵپەی‬ ‫داگیركارییدا‬ ‫"توركیا لەڕوانگەی تیۆری باخچەوە"‬

‫د‪.‬سەالم عەبدولكەریم‬ ‫دەربارەی هۆشیاریی ئاینی‪...‬‬ ‫گەڕانەوەیەكی مێژووی پێویست‬

‫لــەســەردەمــی دەوڵــەتــی عوسمانییەوە‬ ‫یەكێك لــەپــاســاوەكــانــی داگــیــركــاری ـی‌و‬ ‫دەســتــێــوەردانــی تـــورك بریتیی بــووە‬ ‫لەپاساوی ئاینی‌و مەزهەبگەرایی بەناوی‬ ‫بەرگری لەدانیشتووانی سووننە مەزهەبەوە‪.‬‬ ‫كاتێكیش عوسمانییەكان پەالماری مەككە‌و‬ ‫مەدینەیان دا‪ ،‬كە ئەوكات پێی دەوترا نەجد‌و‬ ‫حیجاز‌و كەعبەی ماڵی خوای لێبوو‪ ،‬هەر‬ ‫دیسان پاساوەكە ئاینی بوو‪ ،‬بەو پێیەی‬ ‫دەیانەوێت شوێنە پیرۆزەكان بپارێزن‌و هەر‬ ‫گوایەش خەلیفەی عەباسی كلیلی كەعبەی‬ ‫داوەتە سوڵتان سەلیمی یەكەم‌و ئیتر لەوێوە‬ ‫عوسمانییەكان نەك هەر سوڵتان بوون‪،‬‬ ‫بگرە بوونەتە خەلیفەی مسوڵمانانیش‪ ،‬هەر‬ ‫ئەم گێڕانەوە مێژووییە الواز‌و بێ بەڵگە‌و‬ ‫دۆكیۆمێنتەشە‪ ،‬كەوایكردووە الی بەشێكی‬ ‫زۆر لەمسوڵمانان بەدەوڵەتی عوسمانی بوترێ‬ ‫خەالفەتی عوسمانی‪ ،‬لەكاتێكدا بەشێكی‬ ‫زۆر لەژیانی سوڵتان‌و حەرامسەراكان بەس‬ ‫تەنها ئاینی‌و ئیسالمیی نەبوون‪ ،‬سەبارەت‬ ‫بەبناغەی سیستەمی حكومڕانی دەوڵەتی‬ ‫عوسمانیش نەك راوێژ‌و شورا نەبوو‪ ،‬بەڵكو‬ ‫پشتاو پشت‌و لەسەر رێچكەی سیستەمەكەی‬ ‫مــوعــاوی ـە‌و یــەزی ـد‌و دەوڵــەتــی ئــومــەوی‌و‬ ‫عەباسییەكان بــوون‪ ،‬بەجۆرێك كەسی وا‬ ‫لەسەر ئەو سیستەمە پشتاو پشتە بۆتە‬ ‫سوڵتان‌و حكومڕانی جیهانی ئیسالمی‪ ،‬كە‬ ‫مەست‌و بێئاگا بووە‌و هەندێكیشیان ژیانیان‬ ‫لەرەفاهیەتی نــاو حەرامسەراكان‌و راوو‬ ‫شكاردا بەسەر بــردووە‪ ،‬راستە شێواندنی‬ ‫زۆر هەیە لەمێژووی عوسمانییەكان‌و ناهەقی‬ ‫زۆریش دەرهەق بەهەندێ سوڵتان كراوە‪،‬‬ ‫بــەاڵم ئەمە لەو راستییە كەم ناكاتەوە‪،‬‬ ‫كەهۆشیاریی ئاینی مرۆڤی باوەڕداری ئێمە‬ ‫وەك كورد چەند الوازە‪ ،‬ئەگەرنا لەجەنگی‬ ‫یەكەمی جیهانیدا عەرەبەكان‌و بەدیاریكراوی‬ ‫شەریفی مەككە نــەك هــەر پشتیوانی‬ ‫عوسمانیەكانی نەكرد‪ ،‬بگرە بووە دوژمنی‬ ‫باوك كوشتەیان‌و رێنمونیكەر‌و جێبەجێكەری‬ ‫پالنەكانی بەریتانیا‌و فەرەنسا‌و نەچوونە‬ ‫ژێر كارایی ســۆزی ئاینی‌و بیركردنەوەی‬ ‫چەمكی خەالفەتەوە‪ ،‬بەجۆرێ ئینگلیزەكان‬ ‫گەیشتبوونە نزیكی كەركوك‌و سێ لەسەر‬ ‫چـــواری عێراقیان داگــیــركــردبــوو‪ ،‬تــازە‬ ‫بەتازە كورد بەبانگەشەی غەزا سەرسام‬ ‫بوو بوو‪ ،‬ئەسپی تاو دەدا‪ .‬بۆیە پرسیار‬ ‫لەهۆشیاریی ئاینی ئێمە لێرەدا ئەوەیە داخۆ‬ ‫عوسمانییەكان خەالفەتی ئیسالمی بوون‪،‬‬ ‫ئەی بۆچی عەرەبەكان‌و شەریفی مەككە‬ ‫نەچوونە ژێر گوێڕایەڵی عوسمانییەكانەوە؟!‬ ‫مەگەر پێش جەنگەكە ئەگەر دەوڵەتی‬

‫توركیا بەبیانووی پاراستنی سووننەكان هەوڵی بەشداری جەنگی موسڵ دەدات‬ ‫بەاڵم بەردەوامە لەقڕكردن‌و كوشتوبڕی كوردانی سووننە لەباكوور‌و رۆژئاوای كوردستان‬ ‫عوسمانی خەالفەتی ئیسالمی‌و پارێزەری‬ ‫جیهانی ئیسالمی‌و رەعیەتە مسوڵمانەكانی‬ ‫جیهانی ئیسالمی بوو بەكوردیشەوە‪ ،‬بۆچی‬ ‫هەرچی میرنیشینی كورد هەبوو یەك بەیەك‬ ‫( ســۆران‪ ،‬بابان‪ ،‬بۆتان‪...،‬تاد) لەناوی‬ ‫بردن؟! مەگەر لەئیسالمدا مافی ئەوە نییە‬ ‫نەتەوەیەكی مسوڵمانی وەك كورد خاوەنی‬ ‫قــەوارەی خۆی بێت یان النیكەم قەوارەی‬ ‫نیمچە سەربەخۆ‪ ،‬كە ئەوكات لەمیرنشینەكاندا‬ ‫خۆی دەبینیەوە؟! دەی ئەگەر وەاڵمەكەش‬ ‫ئەوە بێت‪ ،‬كەهەموو سوڵتانێك وا نەبووە‌و‬ ‫هەندێكیان باش بوون‪ ،‬ئیدی بەكام پێوەری‬ ‫ئاینی رەوایــە پابەندی دەسەاڵتێك ببی‪،‬‬ ‫كەهەندێ لەسوڵتانەكانی خۆیان پابەندی‬ ‫ئاین نەبوون؟! هەروەك پێكهێنانی سوارەی‬ ‫حەمیدیەش الی سوڵتان عەبدولحەمیدی‬ ‫دووەم لەكوردەكان‪ ،‬دیسان پاساوێكی ئاینی‌و‬ ‫مەزهەبگەرایی سووننە بــوو‪ ،‬بەو پێیەی‬ ‫ئەرمەنەكان مەسیحی‌و گــاورن‌و كوردەكان‬ ‫لەناو دەبــەن‪ .‬بۆیە لــەرابــردووی دەوڵەتی‬ ‫عوسمانیدا وەك میراتی توركیای ئێستا‬ ‫پاساوی ئاینی‌و سووننەگەرایی بیانوویەك‬ ‫بــووە بۆ داگیركاریی هزریی‌و سیاسیی‌و‬ ‫سەربازیی تورك لەجیهانی ئیسالمیدا‪.‬‬

‫چاوچنۆكی داگیركاریی توركیا لەژێر‬ ‫پەردەی پاراستنی سووننەگەراییدا‬

‫لەهەوڵەكانی ئامادەكاریی بۆ جەنگی‬ ‫موسڵ‪ ،‬پاساوی هەوڵی بەشداری توركیا‬ ‫لەو جەنگەدا بەرگریكردنە لەدانیشتووانی‬ ‫سووننەگەرای موسڵ‌و دەوروبــەری‪ .‬جارێ‬ ‫دەبێ دان بەوەدا بنێین‪ ،‬كە بەهۆی كردەوەی‬ ‫نائاینی‌و نامرۆڤانەی بەشێك لەچەكدارانی‬ ‫شیعەگەرایی لەعێراق‪ ،‬كە دەچێتە خانەی‬

‫تاوانی جەنگ‌و كردەوەی دژە مرۆڤایەتی دژی‬ ‫سووننەكان لەعێراقدا ئەو ترسەی الی توركیا‌و‬ ‫زۆر دانیشتووانی سووننەگەرای جیهان‌و‬ ‫باشووری كوردستانیش دروستكردووە‪ ،‬كە‬ ‫لەئەگەری چوونە ناوەوەی هێزەكان بۆ ناو‬ ‫موسڵ روبــەڕووی كوشتوبڕ ببنەوە‌و ئەم‬ ‫ئەگەرەش ئەگەرێكی مەحاڵ‌و دوور نییە‪،‬‬ ‫بەتایبەت ئەگەر چــاودێــری نێودەوڵەتی‬ ‫نەبێت‪ .‬بەاڵم پرسیار سەبارەت بەتوركیا‬ ‫ئەوەیە ئایا هەر بەراست توركیا دەیەوێت‬ ‫بەرگری لەسووننەكانی جیهانی ئیسالمی‬ ‫بكات؟ ئایا هەموو ئەوانەی سەرمەست بوون‬ ‫بەوەی هێزێكی ئیسالمی وەك ئاكەپە لەسەر‬ ‫دەسەاڵتە‌و حكومڕانێكی وەك ئۆردوگان وەك‬ ‫سوڵتان‌و خەلیفە دەبینن‌و فەتوا‌و پشتیوانی‬ ‫ئاینی‌و ئیسالمی لێدەكەن بڕوایان بەم پاساوە‬ ‫كردووە یان ئەوەتا ئایدۆلۆژیایەكی ئیسالمی‬ ‫نزیك‌و هاوپەیمانی پاڵیان پێوە دەنێت بۆ‬ ‫پشتیوانی توركیا‌و دەستێوەردانەكانی‌و‬ ‫تەنانەت مانەوەی سوپاكەی لەباشووری‬ ‫كوردستان‌و بگرە بەشداریكردنی سوپای‬ ‫توركیاش لەجەنگی موسڵدا؟ ئەڵبەت‬ ‫دیـــارە پــاســاوەكــە الی خەڵكی هۆشیار‬ ‫سیاسیی‌و ئایدۆلۆژی ئاینییە‪ ،‬نەك خودی‬ ‫ئاین خۆی‌و پاساوی پاراستنی سووننە‪.‬‬ ‫چونكە ئەوەی تۆزێك شارەزا بێ لەمێژووی‬ ‫تــورك لــەوە تێدەگات‪ ،‬كە ئــەو پاساوە‬ ‫هەمیشە پەردەیەك بووە بۆ داگیركاریی‌و‬ ‫فراوانخوازیی‌و چاوچنۆكی‪ ،‬نەك پاراستنی‬ ‫راستەقینەی سووننەكان‪ ،‬بۆ مەگەر كەس‬ ‫نییە بپرسێ دوای رێكەوتنی توركبا لەگەڵ‬ ‫ئیسرائیل باس‌و خواسی كێشەی فەلەستین‌و‬ ‫پشتیوانی حەماس‌و جیهاد بەكردەوە الی‬ ‫توركیا گەیشتە كوێ؟ پشتیوانی سوڵتان‬

‫بەشێكی گرنگی ئەو وەزیفەیەی ئیسالمی‬ ‫سیاسیی خولقاندنی كەشی وابەستەیی بووە‬ ‫بەئیسالمی دەرەكییەوە‪ ،‬ئەگەرنا بەپێی‬ ‫دەقی ئاینی چ مەنتقێكی تیایە وتاربێژێكی‬ ‫رۆژی هەینی داوا لەمسوڵمانان بكات خوا‬ ‫پشت‌و پەنای مسوڵمانان بێت لەعێراق‌و‬ ‫سوریا‌و فەلەستین‪ ،‬بەس جورئەت نەكات‌و‬ ‫ئامادە نەبێت بشڵێت لەتوركیا‌و لەرۆژئاوای‬ ‫كوردستان‌و باكوور‌و بگرە لەرۆژئاواش‪ ،‬بۆچی‬ ‫مەگەر ئەوانەی لەباكوور‌و رۆژئاوا دەكوژرێن‬ ‫مسوڵمان‌و سووننەش نین؟! بــڕوانــن چ‬ ‫نەخۆشییەكی فیكری لەناو تێگەیشتنی‬ ‫ئاینی‌و ئیسالمیدا رووی تێكردووین؟!‬ ‫ئەڵبەت زۆر بــەوری دەمێكە كار لەسەر‬ ‫ئەنجامدانی كودەتای فیكری بەسەر عەقڵی‬ ‫مرۆڤی باوەڕداری ئێمەدا دەكرێ‌و لەبزوتنەوە‬ ‫رزگــاریــخــوازیــیــەكــەی‌و كێشە رەواكـــەی‬ ‫دادەڕنرێت‪.‬‬

‫ئــۆردوگــان‌و ئاكەپە‌و توركیا لەئیخوان‬ ‫موسلیمینی میسر بەكام ئاكام گەیشت؟ ئایا‬ ‫ئەوە ئۆردوگان‌و ئاكەپەی حكومڕان نییە‪،‬‬ ‫كەخوازیاری ئاساییكردنەوەی پەیوەندییە‬ ‫سیاسیەكانیەتی لەگەڵ عەبدولفەتاحی‬ ‫سیسی سەرۆكی میسر‌و كودەتاچی بەسەر‬ ‫برا ئیخوانەكانی ئۆردوگاندا؟! مەگەر كەس‬ ‫دەپرسێت دۆخــی مسوڵمانانی چیچان‌و‬ ‫بۆسنە چی بەسەرهات پاش ئاساییبوونەوەی‬ ‫پەیوەندییەكانی توركیا‌و روسیا؟! هۆشیاری‬ ‫مرۆڤی بـــاوەڕداری ئێمە لەكوێدایە پاش‬ ‫وەاڵمدانەوەی ئەم پرسیارانە؟ چونكە ئەوە‬ ‫بەتەنها بەس نییە كەهێزێكی ئاینی لەسەر‬ ‫حوكم بێت‌و پشتگیری بكرێت‪ ،‬بەاڵم كاتێك‬ ‫ئەم هێزە ئامادە نییە دان بەمافی رەوای‬ ‫میللەت‌و نەتەوەكەتدا بنێ نــەك تەنها‬ ‫لەباكور‌و رۆژئـــاوا‪ ،‬بەڵكو لەباشووریش‌و‬ ‫تەنها وەك فەرمانڕەوایی ناوچەیی سەردەمی‬ ‫عوسمانییەكان بەئاشكرا دەیناسێنێت‪ ،‬ئیتر‬ ‫بیركردنەوەی ئاینی مرۆڤی باوەڕداری ئێمە‬ ‫پشتیوانییە ئاینیەكانی توركیا‌و تیۆری‬ ‫دەكەوێتە ژێر پرسیاری لۆجیكیەوە ئەگەر‬ ‫باخچەی تورك‬ ‫بیەوێت بەدوای وەاڵمدا بگەڕێت‪ ،‬بەاڵم ئەگەر‬ ‫رەنگە بەشێكی كێشەكە لــەوەدا بێت‪،‬‬ ‫بشیەوێت وەك كۆمەڵگەی مێگەلی بژی‌و‬ ‫پرسیارێكی ال نەوروژێنێت‪ ،‬ئیدی جێگەی كاتێك ئێمە پــاســاوەكــانــی پاراستنی‬ ‫گلەیی نییە‪ ،‬چونكە وەزیفە‌و ئەركی بەشێك سووننەگەرایی توركیا شیدەكەینەوە‬ ‫لەو مۆدێلە ئاینی‌و ئیسالمییەی لەدەرەوەی تێدەگەین‌و ئەو بناغە لەرزۆكە هەڵدەوەرێت‪،‬‬ ‫كۆمەڵگەی كوردی‌و دوای راپەڕین بەتۆپزی بەاڵم بەشێكی گرنگتری كێشەكە لەوەدایە‪،‬‬ ‫خۆی كرد بەكۆمەڵگە‌و ماڵ بەماڵی باشوری كەمرۆڤی بــــاوەڕداری ئێمە خۆشباوەڕە‬ ‫كوردستاندا بریتی بوو لەسڕینەوەی مۆدیڵی بەو پاساوانەی توركیا‌و لەتەنیشت نزیكی‬ ‫ئیسالمی كــوردەواری رەسەن‌و شەتەكدانی ئایدۆلۆژی ئاینیی‌و سیاسییەوە پشتیوانی‬ ‫بەئیسالمی یونیڤێرساڵی‌و خەالفەتگەرایی‌و چاوچنۆكی‌و داگیركاریی توركیا دەكات‌و‬ ‫ئوممەتگەرایی‪ ،‬كە لەبنەڕەتدا خەونی پشتیوانیشی بەپێویست دەزانێت‌و فەتواشی‬ ‫لەكیسچووی عەرەب بووە‪ ،‬وەك خاوەنداری بۆ دێنێتەوە‌و لەسەر مینبەری مزگەوتەكان‬ ‫پەیامی ئاسمانی‌و خــەالفــەت‪ ،‬هــەروەك دوعای خێریشی بۆ دەكات‪ .‬بێئاگا لەوەی‬ ‫لەجیهانبینی توركدا هەموو ئەوانیتر‪ ،‬جگە‬

‫لەرەعیەت‌و بەردەست‌و هاواڵتی پلە دوو‬ ‫شتێكی تر نین‌و دەبێ لەخزمەتی رەگەزی‬ ‫توركدا بن‪.‬‬ ‫بۆ تێگەیشتنی باشتر لەم بابەتە گرنگە‬ ‫باس لە(تیۆری باخچە) بكەین‪ .‬كوردناسی‬ ‫گــەورەی رووســی (م‪ .‬ئــە‪ .‬حەسرەتیان)‬ ‫لەپێشەكی كتێبی(یاسا دەستوورییەكانی‬ ‫توركیا‌و كــورد) باس لەم تیۆرە دەكــات‌و‬ ‫بــاس لــەوە دەكــات‪ ،‬كەتورك لەبنەڕەتدا‬ ‫خۆی بەباخچەیەك وێنا دەكــات‌و هەموو‬ ‫ئەو گژوگیایانەی لەناو‌و لەدەوروبەری دار‌و‬ ‫درەخت‌و گوڵەكانیدا دەژین وەك بژار‌و گیای‬ ‫زیان بەخش‌و گیا كەڵە وێنایان دەكات‪،‬‬ ‫بۆیە تــورك بۆچوونی وایــە بۆئەوەی ئەو‬ ‫باخچەیە بەگەشاوەیی‌و زیندووی بژی‌و گەشە‬ ‫بكات‪ ،‬پێویستە هەموو ئەو گژوگیایانەی‬ ‫دەوروبەری دارو درەخت‌و گوڵەكان لەبنج‌و‬ ‫بــنــاوان‌و بێخەوە دەربهێنرێن‪ ،‬كە وەك‬ ‫گیاكەڵە وان‌و دەبێ باخچەكە بژار بكرێت‪.‬‬ ‫بۆیە هەر ئەم تێڕوانینەیە‪ ،‬كە لەبواری‬ ‫سیاسیشدا بەرجەستە دەبێت‌و توركیا كارتی‬ ‫سووننەگەرایی لەعێراق‌و میسر‌و چیچان‌و‬ ‫بۆسنە‌و بۆرما‌و سەرجەم شوێنەكان وەك‬ ‫كارتی گوشاری سیاسیی بۆ چاوچنۆكی‬ ‫خــۆی بەكاردێنێت‪ ،‬نــەك ئــەرك‌و وەزیفە‬ ‫ئاینیەكە‪ ،‬چونكە ئەگەر ئەركە ئاینییەكە‬ ‫بێت بۆچی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل‌و‬ ‫ئەمەریكادا ناپچڕێنێت؟!‬

‫كوشتاری سووننەگەرای كورد لەباكوور‌و‬ ‫رۆژئاوا لەالیەن توركیاوە‬

‫یەكێكی تر لەو بەڵگانەی‪ ،‬كەهۆشیاری‬ ‫مرۆڤی باوەڕداری ئێمەی پێ راستدەكرێتەوە‬ ‫بریتییە لەوەی توركیا ئەگەر راست دەكات‌و‬ ‫دەیەوێت سووننەكانی موسڵ بپارێزێت‌و‬ ‫دەیەوێت بەشدار بێت‪ ،‬ئەی بۆچی دەمێكە‬ ‫كــەوتــۆتــە قــڕكــردنــی كــوردانــی نێوخۆی‬ ‫واڵتەكەی لەباكوور‌و ئێستاش لەرۆژئاوا‌و‬ ‫رۆژانــە بەهەموو شێوەیەك كوشتوبڕیان‬ ‫دەكات؟ مەگەر كوردانی دانیشتووی توركیا‪،‬‬ ‫كـــەداوای مافە رەواكــانــی خۆیان دەكــەن‬ ‫بەمەزهەب سووننە نین؟! مەگەر كوردانی‬ ‫رۆژئـــاوا بەهەمان شێوە سووننە نین‪،‬‬ ‫واقەوارە‌و فەرمانڕەواییەكیان پێڕەوا نابینێت‌و‬ ‫كەوتۆتە لەناوبردنیان؟!‬ ‫بۆیە پێویستە بیركردنەوە‌و هۆشیاری‬ ‫مــرۆڤــی بــــاوەڕداری ئێمە لەكاریگەرییە‬ ‫مەزهەبییەكانی سووننە‌و شیعە پاكبكرێتەوە‌و‬ ‫بەبیركردنەوەیەكی ئاینی‌و ئیسالمی رەسەنی‬ ‫كـــوردەواری رابهێنرێت‪ ،‬كەبالۆرەی هیچ‬ ‫پاساوێكی مەزهەبگەرایی كاری لێنەكات‪،‬‬ ‫چونكە ئەگەر لەالیەك توركیا بەبیانووی‬ ‫پاراستنی سووننەكان هەوڵی بەشداری‬ ‫جەنگی موسڵ دەدات‪ ،‬ئەوا لەهەمان كاتدا‬ ‫بەردەوامە لەقڕكردن‌و كوشتوبڕی كوردانی‬ ‫سووننە لەباكوور‌و رۆژئــاوای كوردستان‪.‬‬ ‫هەموو ئەوانەش لەژێر كاریگەریی جۆرێك‬ ‫لەئایدلۆژیای ئاینی‌و ئیسالمیدا كەوتوونەتە ژێر‬ ‫كاریگەریی توركیا‌و ئۆردوگان‪ ،‬دواجار جگە‬ ‫لەغواڵمبوون‌و رەعیەتیی شتێكی تریان بۆ‬ ‫نامێنێتەوە‪ ،‬هەروەك سەردەمی سوڵتانەكانی‬ ‫عوسمانی‌و سوارەی حەمیدیە‪ ،‬چونكە بەپێی‬ ‫تیۆری باخچە هەموو گژوگیاكانی دەوربەری‬ ‫باخچەی تورك گیا كەڵەن‌و رۆژێك لەرۆژان‬ ‫پێویستە بۆ ژیانەوەی بەردەوامی نەتەوەی‬ ‫تورك لەبێخ بهێنرێن‪.‬‬


‫ژمارە (‪ )317‬دوشەممە ‪201٦/10/31‬‬

‫‪2‬‬

‫هەوڵی بێ‌ئاکامی نوسەرە ئیسالمیەکان‬ ‫بۆ بەیاسایی‌کردنی تەمەنی عائیشە!‬

‫هەڵە و تێکەڵ‌کردنەکانی وتاری «ئایا عائیشە بوکێکی شەش سااڵنە بو؟» ی (ت‪ .‬ۆ‪ .‬شانەڤاس)‬ ‫سەروەر پێنجوێنی‬ ‫بەشی هەشتەم‬

‫بەشودانی کچی مناڵ‬ ‫لە ئیسالمدا‬ ‫(شانەڤاس) لە بەڵگەی هەشتەم و نۆیەمیدا‬ ‫دەیەوێت دەقە ئیسالمیەکان ـ بەتایبەتی‬ ‫قورئان ـ و یاسای ئیسالمیی هاوسەرگیری‬ ‫بکاتە دژی هەواڵی بەمێرددانی عائیشە لە‬ ‫تەمەنی پێش پێگەیشتن «بلوغ»ـیدا (‪٧-٦‬‬ ‫ساڵی)‪ ،‬و بەبوک‌بردنی لە سەرەتای تەمەنی‬ ‫پێگەیشتنیدا (‪ ٩‬ساڵی)‪ .‬لێرەدا ناوبراو‬ ‫بەڵگە بە دەقێكی قورئان دەهێنێتەوە‬ ‫(بەڵگەی هەشتەم)‪ ،‬و ئاماژەیەکی ناڕون بە‬ ‫دەقی هەندێک «حەدیث» دەکات (بەڵگەی‬ ‫نۆیەم)‪ ،‬بۆ ئــەوەی بگاتە ئەو ئەنجامەی‬ ‫کە یاسا ئیسالمیەکە ئەوەیە کچی مناڵ و‬ ‫پێنەگەیشتو بە شو نادرێت‪ ،‬و دەبێت کچ‬ ‫پرسیشی پێ بکرێت و ڕای وەربگیرێت‬ ‫بۆ ئــەوەی هاوسەرگیریەکە دروســت بێت‪،‬‬ ‫ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە پێ‌گەیشتوە و‬ ‫مناڵ نیە‪ .‬لێرەوە شانەڤاس پێدانی عائیشەی‬ ‫تەمەن ‪ ٧-٦‬ســاڵ لەالیەن ئەبو بەکری‬ ‫باوکیەوە بە پێغەمبەر بە هاوسەرگیرییەکی‬ ‫نادروست لە ئیسالمدا دادەنێت‪ ،‬و دەڵێت‬ ‫ئەمە ئەفسانەیەکە‪ ،‬و دەبێت عائیشە لەو‬ ‫کاتەدا بەتەواوی پێ‌گەیشتبێت نەک لەو‬ ‫مناڵیەدا بوبێت‪.‬‬ ‫بەم شێوەیە شانەڤاس بەتەواوی نکولی‬ ‫دەکات لە یاسای ئیسالمیی بەشودانی کچی‬ ‫مناڵ و پێنەگەیشتو لەالیەن باوکیەوە‪ .‬کە‬ ‫ئەمە یەکێکە لە یاسا بەڵگەنەویستەکانی‬ ‫ئیسالم‪ ،‬و ئەگەر موسوڵمانێک بۆ ئێستە‬ ‫بڕوای پێی نەبێت؛ هێشتا ئەوە دەمێنێتەوە‬ ‫کە ناتوانێت نکولی لە بونی یاساکە لە مێژوی‬ ‫ڕابردوی یاسادانانی ئیسالمیدا و لە مێژوی‬ ‫جێبەجێ‌کردنی بکات‪ .‬جا ئایا شانەڤاس بە‬ ‫بەڵگەسازیەکەی خۆی دەتوانێت بونی ئەم‬ ‫یاسایە لە ئیسالمدا ڕەت بکاتەوە؟ هەروەها‬ ‫شانەڤاس پێی وایە یاسا ئیسالمیەکە ئەوەیە‬ ‫ڕەزامەندیی کچ مەرجە بۆ دروست‌بونی‬ ‫هاوسەرگیریەکە‪ ،‬کە ئەمەش هەر یەکێکی‬ ‫ترە لە یاسا بەڵگە نەویستەکانی تری ئیسالم‬ ‫کە بەشودانی کچی مناڵ لەالیەن باوکیەوە‬ ‫بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندیی کچەکە دروستە‪،‬‬ ‫و موسوڵمان ناتوانێت حاشا لەوە بکات کە‬ ‫لە مێژوی ڕابردوی یاسای ئیسالمیدا هەبوە‪.‬‬ ‫جا ئایا بەڵگەهێنانەوەی شانەڤاس بۆ‬ ‫مەرجی ڕەزامەندی و ڕادەربڕینی کچی مناڵ‬ ‫بۆ بەشودانی لە ئیسالمدا لە جێی خۆیدایەتی‬ ‫و سەرکەوتوە؟ با بزانین‪.‬‬

‫دەربارەی بەڵگەی هەشتەم‬

‫ئایا پێگەیشنت لە ئیسالمدا مەرجە بۆ‬ ‫بەشودانی کچ؟‬

‫شانەڤاس لە بەڵگەی هەشتەمدا‪ ،‬بە‬ ‫ناونیشانی «دەقــە قورئانیەکان» ‪The‬‬ ‫‪ ،Qur’anic Text‬هــەوڵ دەدات بۆ‬ ‫بڕاندنەوەی ئــەم بابەتە و ڕەوانــدنــەوەی‬ ‫تەم‌ومژەکە بگەڕێتەوە بۆ قــورئــان‪ .‬لەو‬ ‫بنەمایەوە دەس ـت‌پ ـێ‌دەکــات کە قورئان‬ ‫ڕێنمایینامەی ئیسالمە‪ ،‬و دەیەوێت قورئان‬ ‫ببێتە پێوەر و بڕیادەر دەربارەی بەشودانی‬ ‫کچێکی پێنەگەیشتوی تەمەن ـ بۆ نمونە ـ‬ ‫حەوت ساڵ‪.‬‬ ‫شانەڤاس بە دو شێوە بەڵگە لە قورئان‬ ‫دەهێنێتەوە دژی بەشودانی کچی مناڵ‪:‬‬ ‫یــەکــەم‪ :‬دەڵــێــت‪ :‬ئایەتگەلێک نیە‬ ‫بەڕاشکاوی ڕێگە بە هاوسەرگیریی وا بدات‪.‬‬ ‫دوەم‪ :‬ئایەتێک کە ڕێنماییە بۆ موسوڵمان‬ ‫دەربــارەی ئەرکی سەرپەرشتیاری مناڵی‬ ‫هەتیو‪ .‬دەقەکە دەڵێت‪:‬‬ ‫الس َف َها َء َأ ْم َوا َل ُك ُم الَّ ِت َج َع َل اهللُ َل ُك ْم‬ ‫« َو َل ُت ْؤُتوا ُّ‬ ‫ِق َيا ًما َوا ْر ُز ُقو ُه ْم ِفي َها َوا ْك ُسو ُه ْم َو ُقولُوا َُل ْم َق ْوًل‬ ‫َم ْع ُرو ًفا‪َ .‬واْب َتلُوا الْ َي َتا َمى َح َّتى ِإ َذا َب َل ُغوا ِّ‬ ‫اح‬ ‫الن َك َ‬

‫َفإ ِْن آ َن ْس ُت ْم ِم ْن ُه ْم ُر ْشدًا َفا ْد َف ُعوا ِإ َل ْي ِه ْم َأ ْم َو َُ‬ ‫ال ْم‪»..‬‬ ‫(النساء‪ .)6 ،5 :‬شانەڤاس بەم شێوەیە ڕاڤە‬ ‫و وەرگێڕانی بۆ دەکات‪« :‬هەرگیز سامانتان‬ ‫(سامانی هەتیوەکە)‪ ،‬کە خوا کردویەتی بە‬ ‫(هۆکاری) ڕاگیراویتان‪ ،‬مەدەنە کاڵ‌فامان‪ ،‬و‬ ‫لەو سامانە پەروەردەیان بکەن و جلیان بۆ‬ ‫بکەن‪ ،‬و ڕێنمایی باشیان بدەنێ‪ .‬و تاقییان‬ ‫بکەنەوە هەتا دەگەنە تەمەنی هاوسەرگیری‪.‬‬ ‫ئەو کاتە ئەگەر پێگەیشتنی ئاوەزتان لێیان‬ ‫بینی؛ سامانەکەیان بدەنەوە»‪ .‬لەم دەقەوە‬ ‫ناوبراو ئەم ئەرکانە لەسەر سەرپەرشتیاری‬ ‫هەتیو دەفامێتەوە‪ :‬نان‌دان‪ ،‬جل‌وبەرگ‌کردن‪،‬‬ ‫پەروەردە و فێرکردن‪ ،‬تاقیکردنەوە بۆ زانینی‬ ‫پێگەیشتنی ئــاوەزیــان کاتی پێگەیشتنی‬ ‫سێکسییان‪ ،‬هەتا بزانرێت جێی متمانەن‬ ‫بۆ بەڕێوەبردنی سامانی خۆیان‪ .‬شانەڤاس‬ ‫لەم خاڵەی دواییەوە ئەنجامگیری دەکات‬ ‫کــە دەقــەکــە پێگەیشتنی جەستەیی‬ ‫(=سێکسی) و عەقڵی دەکــاتــە مەرجی‬ ‫دەستکراوەیی هەتیو لە مــاڵ و سامانی‬ ‫خۆیدا‪ ،‬و داوا دەکــات سەرپەرشتیار لە‬ ‫ڕێگەی تاقیکردنەوەی بابەتیەوە(!) ـ کە‬ ‫پێش تەمەنی هاوسەرگیری ئەنجام دەدرێت ـ‬ ‫بەڵگەی وردی هەبێت لەسەر ئەو پێگەیشتنە‬ ‫جەستەیی و ئاوەزیەی مناڵەکە بۆ ئەوەی‬ ‫ماڵ و سامانی بدرێتە دەست خۆی‪.‬‬ ‫لێرەوە شانەڤاس دەگاتە ئەو ئەنجامەی‬ ‫کە بەپێی ئەو دەقە قورئانیە؛ هیچ پیاوێکی‬ ‫موسوڵمانی بەرپرسیار بەڕێوەبردنی کاروباری‬ ‫دارایی کچێکی پێنەگەیشتوی حەوت یان نۆ‬ ‫ساڵە ناداتە دەستی خۆی‪ .‬ئینجا دەڵێت‪:‬‬ ‫ئەگەر ئێمە متمانە بە کچێکی حەوت سااڵنە‬ ‫نەکەین لە بەڕێوەبردنی کاروباری دارییدا؛‬ ‫ئەوا کەواتە کچێكی ئاوا و لەو تەمەنەدا‬ ‫ناتوانێت لە الیەنی ئاوەز و جەستەییەوە بۆ‬ ‫هاوسەرگیرییش گونجاو بێت‪.‬‬ ‫جگە لــەوەش شانەڤاس دەڵــێــت‪ :‬ئەو‬ ‫ڕێنماییەی قورئان دەربارەی سەرپەرشتیی‬ ‫هەتیو؛ حاڵەتی مناڵەکانی خۆیشمان‬ ‫دەگرێتەوە‪ ،‬یانی دەقەکە گشتیە و بۆ هەمو‬ ‫مناڵێکە‪ .‬بۆ ئەوەی ئینجا بتوانێت دەقەکە بۆ‬ ‫حاڵەتی عائیشە و هەر کچێکی مناڵی تر کە‬ ‫باوکیشی هەیە؛ بەکاربهێنێت!‬ ‫ئینجا ئیتر شانەڤاس دەیەوێت بەری‬ ‫بەڵگەسازیەکەی بچنێتەوە‪:‬‬ ‫‪ .١‬ناگونجێت عائیشە کاتی بەشودانی‬ ‫لەو تەمەنی مناڵیەدا بوبێت‪ ،‬بەو ڕادەیەی‪،‬‬ ‫وەکو (ئەحمەدی کوڕی حەنبەل) لە «ئەل‪-‬‬ ‫مــوســنــەد»دا دەڵێت کاتێک عائیشە لە‬ ‫تەمەنی نۆ ساڵیدا گواستراوەتەوە بۆ ماڵی‬ ‫مێردەکەی؛ زیاتر خەریک ‌ی یــاری بوە بە‬ ‫بوکەڵەکانی (بەتایبەتی ئەسپی یاری)‪ ،‬تاکو‬ ‫ڕاپەڕاندنی ئەرک و لێپرسراوی وەک ژنێک‪.‬‬ ‫جا شانەڤاس دەڵێت‪ :‬زۆر سەختە باوەڕ بەمە‬ ‫بکەین‪ ،‬چونکە سەختە باوەڕ بکەین کە ئەبو‬ ‫بەکر ئامادە بێت کچە پێنەگەیشتوە حەوت‬ ‫ساڵەکەی خۆی بدات بە پیاوێکی پەنجا‬ ‫ساڵە‪ ،‬و بە هەمان شێوەیش سەختە باوەڕ‬ ‫بکەین کە پێغەمبەر کچێکی پێنەگەیشتوی‬ ‫لەو تەمەنە بهێنێت‪.‬‬ ‫مەبەستی شانەڤاس لەم خاڵە ئەوەیە کە‬ ‫لە دەقە قورئانیەکەدا وتراوە کە هاوسەرگیری‬ ‫تەمەنێکی هەیە دەبێت هەر کەسێک بیگاتێ‪،‬‬ ‫کە لەو تەمەنەدا پێگەیشتنی جەستەیی‬ ‫و عەقڵی دێــتــە جــێ‪ .‬و ئــەمــە لەگەڵ‬ ‫هاوسەرگیریی عائیشەی تەمەنی حەوت ساڵ‬ ‫کە لە تەمەنی نۆ ساڵییشدا هێشتا یاری بە‬ ‫بوکەڵە دەکات؛ ناگونجێت‪.‬‬ ‫‪ .٢‬دەڵێت‪ :‬بەپێی دەقەکە « َو ُقولُوا َُل ْم‬ ‫َق ْوًل َم ْع ُرو ًفا» (النساء‪ ،)5 :‬ئەرکێکی تری‬ ‫سەرپەرشتیار پــەروەردە و فێرکردنە‪ .‬جا‬ ‫دەڵێت‪ :‬کێمان دەتوانێت بڵێت بە شێوەیەکی‬ ‫دروســـت و وەکـــو پێویست مناڵەکانی‬ ‫پەروەردە و فێرکردوە‪ ،‬پێش ئەوەی بگەنە‬ ‫تەمەنی حەوت یان نۆ ساڵی؟ بۆیە دەڵێت‪:‬‬ ‫بەپێی لۆجیک؛ سەختە مناڵێک وەکو‬ ‫پێویست پەروەردە بکرێت پێش ئەوەی بگاتە‬ ‫تەمەنی حەوت ساڵ‪ .‬ئیتر ـ دەڵێت ـ چۆن‬ ‫ئێمە باوەڕ بکەین کە عائیشە لەو تەمەنەدا‬ ‫تەواو پەروەردە کراوە و فێرکراوە (و ئامادە‬

‫کراوە بۆ هاوسەرگیری و ئەرکی ژن)؟ لێرەوە‬ ‫شانەڤاس بە دڵنیاییەوە دەڵێت‪ :‬ئەبو‬ ‫بەکر دادپەروەرترینی موسوڵمانان بوە‪ ،‬و‬ ‫بێ گومان زانیویەتی عائیشە لەو تەمەنەدا‬ ‫لە ناخەوە مناڵە و هێشتا وەکو پێویست‬ ‫پــەروەردە نەکراوە‪ ،‬بەو شێوەیەی قورئان‬ ‫داوای دەکــات‪ .‬بۆیە ناکرێت کچەکەی لەو‬ ‫تەمەنەدا بە مێرد دابێت‪ .‬هەروەها دەڵێت‪:‬‬ ‫ئەگەر بیرۆکەی هێنانی کچێکی مناڵی لەو‬ ‫تەمەنە بۆ پێغەمبەر پێشنیار بکرایە؛ بێ‬ ‫گومان یەک‌سەر ڕەتی دەکردەوە‪ ،‬چونکە نە‬ ‫پێغەمبەر و نە ئەبو بەکر ناتوانن بڕگەیەک لە‬ ‫قورئان و بەندێک لە یاسای قورئان پێشێل‬ ‫بکەن‪.‬‬ ‫ئیتر شانەڤاس لە ئەنجامی کۆتاییدا‬ ‫دەگاتە ئەمە‪ :‬هاوسەرگیریی عائیشە لە‬ ‫تەمەنی حەوت ساڵیدا پێشێل‌کردنی بەند‬ ‫و مەرجی پێگەیشتنە بۆ هاوسەرگیری‬ ‫لە یاسای قورئاندا (ســەالم ناوخۆش لە‬ ‫وەرگێڕانە کوردیەکەیدا ئەم ڕونکردنەوەیەی‬ ‫بۆ زیاد دەکات‪« :‬چونك ‌ه به‌پێی قورئان كچ‬ ‫هه‌تا نه‌گات ‌ه قۆناغی خۆناسین [=«بلوغ»]؛‬ ‫له ڕوی لۆجیك و ئاوه‌ز و جه‌سته‌و‌ه ئاماده‌یی‬ ‫هاوسەرگیریی تێدا نیه»‌‪ .‬پێشتریش ئەم‬ ‫بڕگەیەی بۆ زیاد کردوە‪« :‬ئه‌و كه‌سه‌ی له‬ ‫ڕوی سێكسیه‌و‌ه خۆی نه‌ناسێت‪ ،‬باڵق نه‌بێت؛‬ ‫شایانی ئه‌وه‌ی ناێت ك ‌ه هاوسەرگیری بكات‪،‬‬ ‫چونك ‌ه خودی هاوسەرگیرییش په‌یوه‌ست ‌ه به‌‬ ‫پێگه‌یشتنی عه‌قڵیه‌وه‌»)‪.‬‬ ‫ئیتر ـ دەڵێت ـ چیرۆکی هاوسەرگیریی‬ ‫عائیشەی پێنەیگەیشتوی حەوت ساڵ تەنها‬ ‫ئەفسانەیەکە(‪!)١‬‬

‫مارەکردنی کچی مناڵ لە یاسای ئیسالمیدا‬ ‫جێی کۆدەنگییەکی گشتی بوە‬

‫وەکـــو پێشتریش سەرنجمان داوە‪،‬‬ ‫هەوڵی نوسەرە داکۆکیکارە ئیسالمیەکان‬ ‫بۆ پەردەپۆش و پاساودانی هاوسەرگیریی‬ ‫عائیشە؛ تەنها هەوڵێک نیە بۆ پاساودانی‬ ‫ڕوداوێــکــی تایبەتی و شەخسی‪ ،‬بەڵکو‬ ‫ئەمە باس‌کردنە لە یاسایەکی چەسپاو‬ ‫و «حوکمێکی نەگۆڕ» و زانــراوی ئیسالم‬ ‫کە یاسای ئیسالمی و مێژوی پراکتیسی‬ ‫ئیسالمیی ڕەنــگــڕێــژ کـــردوە‪ .‬بۆیە زۆر‬ ‫جار وتومانە‪ :‬ئەگەر لە فیقهی ئیسالمدا‬ ‫مارەكردنی كچی خوار ‪ ١٨‬یان ‪ ١٦‬ساڵ‬ ‫قەدەغەیە؛ ئەوا ئیسالمیەكان بۆیان هەیە‬ ‫سنگ دەرپــەڕێــنــن و بڵێن ئایینی ئێمە‬ ‫مارەكردنی كچی پێنەگەشتوی نەناسیوە!‬ ‫ئەگەر ئێستەش لە ئیسالمدا مارەكردنی‬ ‫كچی ‪ ٦‬ساڵ و گواستنەوەی كچی ‪ ٩‬ساڵ‬ ‫«حەرام»ـە؛ ئەوا یاسای ئیسالمی دەتوانێت‬ ‫ڕوی مەجلیسی کۆمەڵگای نوێی هەبێت و‬ ‫خۆی بــەراورد بکات بە یاسای كۆمەڵگای‬ ‫پێشكەوتو‪ ..‬بەاڵم ئیسالمێك هەتا ئێستاش‬ ‫بڕوای بە مارەكردن و بەبوك‌كردنی كچی‬ ‫خوار ‪ ١٨‬و ‪ ١٦‬ساڵی هەبێت؛ ئیتر بۆچی‬ ‫پینە و پەڕۆ بۆ تەمەنی عائیشە دەكات و‬ ‫هەوڵ دەدات لە خۆی دور بخاتەوە؟! دیارە‬ ‫ئەمە ئیسالمە ئەمەریکاییەکەی شانەڤاسە!‬ ‫نەک ئەو ئیسالمەی لە ڕێگەی دەقەکان‬ ‫و «فیقهـ» و کۆمەڵگای ئیسالمیەوە‬ ‫دەیناسین‪.‬‬ ‫بەشودانی کچی مناڵ‪ ،‬لە الیەن باوکیەوە‪،‬‬ ‫لە یاسای ئیسالمدا‪ ،‬دروســتــە‪ ،‬و ئەمە‬ ‫کۆدەنگییەکی گشتیی لەسەرە‪:‬‬ ‫ئەوەتا «ئیجماع» هەبوە لەسەر ئەوەی‬ ‫بەشودانی کچی مناڵ (پێش پێگەیشتن‬ ‫«بلوغ») دروستە‪ ،‬بە مەرجێك باوك [و‬ ‫باپیرە] بە شوی بدات [بەو پێیەی کە باوک‬ ‫ئەو مافەی هەیە و بەرژەوەندیی کچەکە‬ ‫ڕەچاو دەکات چونکە مناڵی خۆیەتی]‪ .‬کە‬ ‫لە زاراوەی فیقهیدا ئەو باوکە پێی دەوترێت‬ ‫م ِب»‪ ،‬چونکە دەتوانێت کچەکەی ـ‬ ‫« َولِ ّي ُ ْ‬ ‫کە هەر کچە ـ ناچار بکات بە شوکردن بەو‬ ‫كەسەی کە باوکەکە پەسەندی دەکات (کە‬ ‫«ولي‬ ‫ئەمە یەکێکە لە واتا و حاڵەتەکانی ّ‬ ‫جمرب»)‪.‬‬ ‫سەرەتا (ئیبن ئەل‪-‬مونذیر) (‪318-241‬‬ ‫ك‪ ).‬ئەم «ئیجماع»ـەی باس کردوە‪ ،‬کە‬

‫«کتاب النکاح»ی کتێبی «اإلجماع»ـەکەی‬ ‫بەم سێ «مەسئەلە»یە دەست‌پێ‌دەکات‪:‬‬ ‫‪ .١‬فیقهزانەکان کۆدەنگییان هەبوە‬ ‫لەسەر ئەوەی بەمێرددانی ژنێک کە پێشتر‬ ‫مێردی کردبێت‪ ،‬لەالیەن باوکیەوە‪ ،‬ئەگەر‬ ‫ڕەزامەندیی ژنەکەی لەسەر نەبێت؛ دروست‬ ‫نیە «وأمجعوا أن نكاح األب ابنته الثيب بغري‬ ‫رضاها؛ ال جيوز»(‪.)2‬‬ ‫‪ .٢‬کۆدەنگییان هەبوە لەسەر ئەوەی‬ ‫بەمێرددانی کچی بچوک کە پێشتر مێردی‬ ‫نەکردوە و هێشتا کچە‪ ،‬لەالیەن باوکیەوە؛‬ ‫دروســتــە‪ ،‬ئــەگــەر بــە کەسێکی هاوشان‬ ‫«كفء»ی بدات «وأمجعوا أن نكاح األب ابنته‬ ‫الصغرية البكر جائز إذا زوجها من كفء»(‪.)3‬‬ ‫‪ .٣‬کۆدەنگییان هەبوە لەسەر ئەوەی‬ ‫ژن‌هێنانی بــاوک بــۆ کــوڕە مناڵەکەی؛‬ ‫دروستە «وأمجعوا أن نكاح األب ابنه الصغري‬ ‫جائز»(‪.)4‬‬ ‫ئینجا دواتــر (ئیبن ئەل‪-‬قەططان) ی‬ ‫فاسی (‪ 628-562‬ك‪ ،).‬لە باس‌وخواسێکدا‬ ‫بــە ناونیشانی «ذك��ر إن��ك��اح اآلب���اء» لە‬ ‫کتێبەکەیدا «اإلقناع يف مسائل اإلمج��اع»‪،‬‬ ‫لە چوار «مەسئەلە»دا ئەو «ئیجماع»ـانە‬ ‫ڕونتر دادەڕێژێتەوە‪:‬‬ ‫‪ .١‬زانایانی ئیسالم کۆدەنگییان هەبوە‬ ‫لەسەر ئــەوەی بەشودانی کچی مناڵ و‬ ‫ژن‌هێنان بۆ کوڕی مناڵ‪ ،‬لەالیەن باوکیانەوە‪،‬‬ ‫دروســتــە‪ ،‬و دوایــیــش کــە پێگەیشتن؛‬ ‫سەرپەشکیی ئەوەیان نیە هەڵی‌بوەشێننەوە‬ ‫«وأمجع أهل العلم على أن نكاح األب جائز‬ ‫على ابنه وابنته الصغريين‪ ،‬وال خيار هلما إذا‬ ‫أدركا بعده»(‪.)5‬‬ ‫‪ .٢‬ئینجا کۆدەنگی لــەســەر مەرجی‬ ‫ڕەزامـــەنـــدی ئــافــرەتــی مــێــردکــردو بۆ‬ ‫مــێــردکــردنــەوەی دەگــێــڕێــتــەوە‪ .‬دەڵێت‪:‬‬ ‫پـێ‌نــازانــم کەسێک هەبێت لــە زانایانی‬ ‫ئیسالم بڵێت باوک بۆی هەیە کچی خۆی‬ ‫کە مێردی کردوە و بێوەژن کەوتوە ناچار‬ ‫بکات بە شوکردن بە کەسێک کە باوکەکە‬ ‫خۆی پەسەندی بکات «وال أعلم قائ ًال يقول‬ ‫أن الثيب يكرهها أبوها على النكاح»‪ ،‬دەڵێت‪:‬‬ ‫تەنها ئەل‪-‬حەسەنی بەصـڕەیی نەبێت‪،‬‬ ‫کە وتویەتی‪ :‬ئەو بەشودانەی کچ لەالیەن‬ ‫باوکیەوە‪ ،‬جا هەر کچ بێت یان پێشتر شوی‬ ‫کردبێتل دروستە‪ ،‬زۆری لێ بکات یان نا‬ ‫«إال احلسن البصري‪ ،‬فإنه قال‪ :‬إنكاح جائز‬ ‫على ابنته بكرا كانت أو ثيبا‪ ،‬أكرهها أو مل‬ ‫يكرهها»‪ ،‬دەڵێت‪ :‬پێ‌نازانم زانایەکی تری‬ ‫ئیسالم هاوڕای بێت لەوەدا «وال أعلم أحدا‬ ‫تابعه على ذلك»(‪.)6‬‬ ‫‪ .٣‬ئینجا کۆدەنگیەکە بە جۆرێکی تر‬ ‫دەگێڕێتەوە کە دەڵێت‪ :‬پیاو بۆی هەیە‬ ‫کچەکەی بە شو بــدات‪ ،‬بچوک بێت یان‬ ‫گەورە‪ ،‬ڕازی نەبێت یان ڕازی بێت‪ ،‬ئەگەر‬ ‫ئەو بەشودانە بەرژەوەندیی تێدا بێت‪ ،‬و‬ ‫زانایانی ئیسالم لەم بارەیەوە ناکۆکییان نیە‬ ‫«وجائز للرجل أن يعقد على ابنته‪ ،‬صغرية‬ ‫كانت أن كبرية‪ ،‬كرهت ذلك أم رضيته‪ ،‬إذا‬ ‫كان على وجه املصلحة‪ ،‬وال تنازع بني أهل‬ ‫العلم يف ذلك»(‪.)7‬‬ ‫‪ .٤‬دیسان کۆدەنگیەکە دەگێڕێتەوە‪،‬‬ ‫لەگەڵ ئاماژە بۆ ئەو ناکۆکیە کەمەی کە‬ ‫هەبوە‪ .‬دەڵێت‪ :‬کۆدەنگییان هەبوە لەسەر‬ ‫ئــەوەی بەشودانی کچی بچوک لەالیەن‬ ‫باوکیەوە دروستە و بەسەریدا جێبەجێ‬ ‫دەبێت «وأمجعوا أن تزويج أب الصغرية هلا‬ ‫جائز عليها»‪ ،‬دەڵێت‪ :‬تەنها (ئیبن شوبڕومە)‬ ‫نەبێت کە وتویەتی‪ :‬مارەکردنی کچی بچوک‬ ‫(ناباڵغ) بە هیچ شێوەیەک [یانی‪ :‬لەالیەن‬ ‫باوکیشیەوە]؛ دروست نیە «إال ابن شربمة‬ ‫فإنه قال‪ :‬ال جيوز نكاح صغرية على حال»(‪.)8‬‬ ‫کەواتە لە فیقهی ئیسالمیدا مەرجی‬ ‫پێگەیشتن «بلوغ» نەکراوە بە مەرج بۆ‬ ‫شیاوی بۆ هاوسەرگیری (واتە بۆ «عەقد»ی‬ ‫مارەکردن‪ ،‬یان نیشانی‌کردن و گفتی پێدانی‬ ‫کچ)‪ ،‬بە مەرجێک باوکی بە شوی بدات‪ .‬و‬ ‫ئەمە بەگشتی «ئیجماع»ی لەسەرە‪.‬‬ ‫تەنها هەندێکی کــەم لە زانــا ئایینیە‬ ‫کــۆنــەکــان بــیــروڕای جــیــاوازیــان ب ــوە‪ ،‬و‬ ‫مەرجی «بلوغ»ـیان داناوە بۆ مارەکردن‪،‬‬

‫ئەوانەش‪ :‬فەقیهی گەورە (ئیبن شوبڕومە)‬ ‫ی تابیعیی کوفەیی (‪ ١٤٤-‬ك‪( ،).‬عوثمان‬ ‫ئەل‌بەتتیی)ی کوفەیی‪-‬بەصـڕەیی (سەدەی‬ ‫‪ ٢‬ك‪ ).‬کە ئەمیش فیقهزانێک بوە سەر‬ ‫بە قوتابخانەی «ال���رأي»‪( ،‬ئەبو بەکر‬ ‫ئەلئەصهمم) (‪ 279-201‬ك‪ ).‬کە ئەمیش‬ ‫فیقهزان بــوە و لە ڕێــبــازی کەالمیدا لە‬ ‫موعتەزیلە بــوە‪ .‬جا ئەمانە باوەڕیان بە‬ ‫مەرجی «بلوغ» هەبوە بۆ هاوسەرگیری‪ .‬جا‬ ‫ئایا ناکۆک‌بونی ئەمانە ئەو «ئیجماع»ـەی‬ ‫کە هەبوە هەڵ‌دەوەشێنێتەوە؟ بەپێی‬ ‫پێناسەیەکی زاناکانی (ئوصولی فیقهـ) بۆ‬ ‫«ئیجماع» ناکۆکی «خــاف» ی چەند‬ ‫«موجتەهید»ێکی کەم زیانی بۆ دامەزرانی‬ ‫«ئیجماع» نیە‪ .‬جگە لەوەش ناکۆک‌بونی‬ ‫ئەمانە کە ناسراون بە بیروڕای تایبەت و تاک‬ ‫و «شاذ»‪ ،‬بەتایبەتی عوثمانی بەتتی کە‬ ‫ناسراوە بەوەی لە «ڕەئی»ـدا زیادەڕەویی‬ ‫کردوە‪ ،‬و ئەبو بەکری ئەل‪-‬ئەصهمم کە لە‬ ‫موعتەزیلە بوە؛ لەالی فیقهزان و ئوصولزانە‬ ‫گەورەکانی ئیسالم الی لێ نەکراوەتەوە‪،‬‬ ‫بۆیە دەبینین هەر سورن لەسەر باسکردنی‬ ‫ئەم «مەسئەلە»یە لە ڕیزی «مەسائیل»ی‬ ‫«ئیجماع»ـدا‪.‬‬ ‫جا بەشودانی عائیشە لەالیەن باوکیەوە‪،‬‬ ‫پێش ئـــەوەی «بــلــوغ» ی بوبێت؛ لەو‬ ‫«ئیجماع»ـەدا جێی دەبێتەوە‪ ،‬وەکو لە‬ ‫کتێبە فیقهیەکاندا باس کراوە‪ ،‬و هەر لە‬ ‫بنەڕەتیشەوە ئەو بابەتەی عائیشە وەکو‬ ‫بەڵگەیەکی بنەڕەتی و «ئەصل»ێک وایە‬ ‫لەو «باب»ـەدا‪.‬‬ ‫بــەاڵم وەکــو وتمان ئەمە بۆ باوکە‪ .‬بۆ‬ ‫غەیری باوک‪ ،‬وەکو مام و برا؛ بۆیان نیە‬ ‫پێش «بلوغ» کچێک بدەن بە شو‪ ،‬چونکە‬ ‫دەربڕینی ڕەزامەندی لە کچەکەوە مەرجە‪،‬‬ ‫و ئەگەر بچوکیش بێت؛ ڕەزامەندیەکەی‬ ‫لە جێی خۆی نیە و «موعتەبەر» نیە‪.‬‬ ‫ئیتر ئەمە ڕێکەوتنێکی گشتیی لەسەرە‪،‬‬ ‫بەاڵم حەنبەلیەکان دەڵێن ئەگەر کچەکە‬ ‫گەیشتبێتە ‪ ٩‬ساڵ مام و برای بۆیان هەیە‬ ‫بە شوی بدەن بە ڕەزامەندیی خۆی [دەقی‬ ‫(ئەحمەد) ی لەسەرە‪ ،‬لە «مسائل اإلمام‬ ‫أمحد» گێڕانەوەی (صاحل) ی کوڕی(‪،])9‬‬ ‫بۆ ئەمەش بەڵگە بە قسەیەکی (عائیشە)‬ ‫دەهێننەوە کە دەڵێن وتویەتی‪ :‬کە کچێک‬ ‫گەیشتە تەمەنی نۆ ساڵ؛ ئیتر ژنە « ِإ َذا َب َل َغتِ‬ ‫َْ‬ ‫الا ِر َي ُة ِت ْس َع ِس ِن َ‬ ‫ني؛ َفه َِي ا ْم َر َأٌة»‪ ،‬یانی‪ :‬وەکو‬ ‫ژنێکی پێگەیشتو وایە‪.‬‬ ‫دیسان بابەتی ‪ ٩‬ساڵی لە مارەکردنی‬ ‫کچی هەتیویشدا دەنــگ‌دانــەوەی هەیە‪:‬‬ ‫بەشودانی کچی هەتیو کە مناڵ بێت و‬ ‫هێشتا باڵغ نەبوبێت؛ الی هەندێک لە‬ ‫فەقیهەکان دروستە‪ ،‬بەاڵم دەوەستێنرێت‬ ‫هەتا باڵغ دەبێت‪ ،‬ئەو کاتە خۆی سەرپشکە‬ ‫هەڵی‌وەشێنێتەوە یان نا‪ .‬هەندێکی تریش‬ ‫لە فەقیهەکان وتویانە‪ :‬بەشودانی کچی‬ ‫هەتیو دروســت نیە هەتا باڵغ دەبێت‪ ،‬و‬ ‫ئەم جۆرە بەشودانە کە دوایی سەرپشکیی‬ ‫هەڵوەشاندنەوەی هەبێت؛ دروست نیە‪ ،‬کە‬ ‫ئەمە ڕێبازی سوفیانی ثــەوری و شافیعی‬ ‫و هەندێکی تر بوە‪ .‬هەندێکیشیان وتویانە‬ ‫دەبێت تەمەنی ‪ ٩‬ساڵ بێت ئینجا دروستە‪.‬‬ ‫ئەمەی سێیەم بە شێوەیەکی سەرەکی‬ ‫بــیــروڕای (ئەحمەدی کــوڕی حەنبەل) و‬ ‫(ئیسحا ‌ق ‌ی کوڕی ڕاهەوەیهـ)ـە کە وتویانە‪:‬‬ ‫کاتێک کچی هەتیو گەیشتە نۆ ساڵی و بە شو‬ ‫درا و خۆی ڕازی بو؛ دروستە‪ ،‬و دوایی بۆی‬ ‫نیە هەڵی‌بوەشێنێتەوە‪ ،‬بۆ ئەمەش بەڵگەیان‬ ‫بەو وتەیەی عائیشە هێناوەتەوە کە خۆی‬ ‫وتویەتی کاتێک پێغەمبەر گواستویەتیەوە؛‬ ‫نۆ سااڵن بوە‪ ،‬و هەروەها وتویەتی‪ :‬کاتێک‬ ‫کچ دەگاتە نۆ ساڵی؛ ئیتر ژنە « ِإ َذا َب َل َغتِ‬ ‫ا َ‬ ‫جلا ِر َي ُة ِت ْس َع ِس ِن َ‬ ‫ني َفه َِي ا ْم َر َأٌة»(‪.)10‬‬ ‫ئەمە سەبارەت بە هاوسەرگیری وەکو‬ ‫«عەقد»‪.‬‬ ‫وەکـــو گــواســتــنــەوە و ئــەنــجــام‌دانــی‬ ‫سێکسیش؛ لە ئیسالمدا تەنها ئەو مەرجە‬ ‫دانراوە کە کچەکە توانای ئەو کارەی هەبێت‬ ‫و «تەحەممول» ی بکات! ئەگەرچی خوار‬

‫تەمەنی ‪ ٩‬ساڵییش بێت‪ ،‬ئیتر هیچ تەمەنێکی‬ ‫دیــاریــکــراو دەستنیشان نــەکــراوە وەکــو‬ ‫مەرجێک‪ ..‬ئەمە بەالی زۆرینەی ڕێبازەکانەوە‬ ‫(ئەبو حەنیفە‪ ،‬مالیك‪ ،‬شافیعی)‪ ،‬و ئەمە لە‬ ‫ئیسالمدا ڕێبازە پەسەندەکەیە‪ ،‬بەاڵم بەالی‬ ‫ئیمام (ئەحمەد) و هەندێکی ترەوە تەمەنی‬ ‫‪ ٩‬ساڵی دیــاری کــراوە [هەرچەند ئەمیش‬ ‫ئەم مەرجەی داناوە کە توانای ئەو کارەی‬ ‫غسل ِف غشيانه ِإيَّاهَا‬ ‫هەبێت « َوجيب َع َل ْي َها الْ ْ‬ ‫(‪)11‬‬ ‫َوهِي بنت تسع إِذا َكانَ مثل َها يُوطأ» ]‪،‬‬ ‫یانی ئیتر لەو تەمەنەوە کچەکە دەدرێت بە‬ ‫پیاوەکەی سێکسی لەگەڵ بکات‪ .‬دیسان‬ ‫لێرەشدا دەنگ‌دانەوەی تەمەنی ‪ ٩‬ساڵیەکە‪،‬‬ ‫کە عائیشە تێیدا نمونەیە‪ ،‬دەبینینەوە‪ ،‬و‬ ‫لە عائیشە خۆیەوە (مەبەستمان عائیشەی‬ ‫فیقهزان لە دواتــردا‪ ،‬کە «صهحابە» بۆ‬ ‫بابەتی فیقهی پرس و ڕاوێژیان پێ کردوە)‬ ‫هاتوە کە کچ بو بە نۆ ساڵ؛ ئیتر ژنە و‬ ‫دەتوانێت ئەرکی ژن ڕاپەڕێنێت‪.‬‬ ‫بەم شێوەیە دەبینين ئەوەی کە کراوە‪:‬‬ ‫بەشودانی (عائیشە) لەالیەن باوکیەوە لە‬ ‫‪ ٦‬یان ‪ ٧‬ساڵی و پێش پێگەیشتنی؛ لە‬ ‫ڕێبازەکانی ئیسالمدا ڕێکەوتنێکی لەسەرە‬ ‫و کار بەمە کــراوە‪ ..‬و گواستنەوەیشی بۆ‬ ‫ماڵی مێرد لە ‪ ٩‬ساڵیدا؛ دیسان ئەمیش‬ ‫هەر ڕێکەوتنی لەسەرە لە ئیسالمدا کە لە‬ ‫‪ ٩‬ساڵیدا (یان هەر تەمەنێکی نزیک لەوە‬ ‫کە کچ تێیدا باڵغ ببێت و توانای ئەنجامدانی‬ ‫سێکسی هەبێت) بەپێی هەمو ڕێبازەکان‬ ‫دەکرێت پیاو لەگەڵ مــارەکــراوی خۆیدا‬ ‫سێکس بکات‪.‬‬ ‫و لە ڕاستیدا هەمیشە پەیوەندییەکی‬ ‫توندوتۆڵ هەیە لەنێوان ئەوەی لە سەرەتای‬ ‫ئیسالمدا پراکتیس کراوە و ئەوەی دوایی‬ ‫وەکو فیقهـ و ڕێبازەکان داڕێژراوە‪.‬‬ ‫و شتێکی ئاشکرایە ئەو دەقە قورئانیەی‬ ‫کە شانەڤاس هەوڵ دەدات بیکاتە بەڵگە بۆ‬ ‫مەبەستەکەی خۆی؛ ئەو زانا و فیقهزانانەی‬ ‫ئیسالمیش بــێ گــومــان بینیویانە(!) و‬ ‫لەسەری ڕاوەستاون‪ .‬بەاڵم بۆچی هێشتا هەر‬ ‫کۆدەنگییان هەیە لەسەر دروستیی بەشودانی‬ ‫کچی پێنەگەیشتو و ئــەو مەبەست و‬ ‫ئەنجامانەی شانەڤاسیان لێ نەخوێندوەتەوە؛‬ ‫ئەوە لە بەشی داهاتودا ڕونی دەکەینەوە‬ ‫کاتێک مشت‌ومڕی ورد لەگەڵ بەڵگەسازیەکەی‬ ‫شانەڤاس و تێگەیشتنی بۆ دەقەکە دەکەین‪.‬‬

‫پەراوێز‪:‬‬ ‫(‪ )١‬بۆ خوێندنەوەی بەڵگەی هەشتەم‪ ،‬لە‬ ‫وەرگێڕانە کوردیەکەدا؛ بڕوانە‪:‬‬ ‫ئایا خاتوو عائیشە بوکێکی شەش سااڵن‬ ‫بــوو؟ وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە‪ :‬سەالم‬ ‫ناوخۆش‪ .‬هەولێر‪ :‬نوسینگەی تەفسیر‪ .‬چاپی‬ ‫یەکەم‪ .٢٠١٣ ،‬ل‌ل‪.٢٧-٢٣ .‬‬ ‫(‪ )2‬ابن املنذر‪ ،‬اإلمجاع‪ .‬حتقيق‪ :‬فؤاد عبد‬ ‫املنعم أمحد‪ .‬الرياض‪ :‬دار املسلم‪ .‬الطبعة‬ ‫األوىل‪ .2004 ،‬ص‪ .78 .‬املسألة (‪.)349‬‬ ‫(‪ )3‬ابن املنذر‪ ،‬اإلمجاع‪ .‬ص‪ .78 .‬املسألة‬ ‫(‪.)350‬‬ ‫(‪ )4‬ابن املنذر‪ ،‬اإلمجاع‪ .‬ص‪ .78 .‬املسألة‬ ‫(‪.)351‬‬ ‫(‪ )5‬ابن القطان‪ ،‬اإلقناع يف مسائل اإلمجاع‪.‬‬ ‫حتقيق‪ :‬حسن فوزي الصعيدي‪ .‬القاهرة‪ :‬الفاروق‬ ‫احلديثة‪ .‬الطبعة األوىل‪ .2004 ،‬جـ‪ ،٢ .‬ص‪.٦ .‬‬ ‫املسألة (‪.)٢١٣٥‬‬ ‫(‪ )6‬ابن القطان‪ ،‬اإلقناع يف مسائل اإلمجاع‪.‬‬ ‫جـ‪ ،٢ .‬ص‪ .٦ .‬املسألة (‪.)2136‬‬ ‫(‪ )7‬ابن القطان‪ ،‬اإلقناع يف مسائل اإلمجاع‪.‬‬ ‫جـ‪ ،٢ .‬ص‪ .٦ .‬املسألة (‪.)٢١٣٧‬‬ ‫(‪ )8‬ابن القطان‪ ،‬اإلقناع يف مسائل اإلمجاع‪.‬‬ ‫جـ‪ ،٢ .‬ص‪ .٦ .‬املسألة (‪.)2138‬‬ ‫(‪ )9‬مسائل اإلم��ام أمحد (رواي��ة ابن أبي‬ ‫الفضل صاحل)‪ .‬اهلند‪ :‬الدار العلمية‪ .‬جـ‪،٢ .‬‬ ‫ص‪ .١٤٧ .‬املسألة (‪.)713‬‬ ‫(‪ )10‬بۆ ئەم ڕێبازە جیاوازانە دەربارەی‬ ‫بەشودانی کچی هەتیو؛ بڕوانە‪:‬‬ ‫الرتمذي‪ ،‬سنن الرتمذي (اجلامع الكبري)‪.‬‬ ‫حتقيق‪ :‬بشار عواد معروف‪ .‬بريوت‪ :‬دار الغرب‬ ‫اإلسالمي‪ .1998 .‬جـ‪ ،2 .‬ص‪.409 .‬‬ ‫(‪ )11‬مسائل اإلمام أمحد‪ .‬جـ‪ ،٢ .‬ص‪.١٤٧ .‬‬


‫ژمارە (‪ )317‬دوشەممە ‪201٦/10/31‬‬

‫‪3‬‬

‫تیۆری پاشكۆیه‌تی‬ ‫ناجی ئه‌فراسیاو‬ ‫(‪)2-1‬‬ ‫لینین ل ـه‌ كتێبی (ئیمپریالیزم‬ ‫بــااڵتــریــن قــۆنــاغــی ســه‌رمــایــه‌داری)‬ ‫دا ده‌ڵێت‪” :‬ئه‌گه‌ر كه‌سێك درك به‌‬ ‫ڕیشه‌ ئابورییه‌كانی ئ ـه‌م دیــارده‌ی ـه‌‬ ‫(ئیمپریالیزم) نه‌كات و‪ ،‬ئه‌گه‌ر گرنگی‬ ‫و بایه‌خه‌ سیاسی و كۆمه‌اڵیه‌تییه‌كه‌ی‬ ‫وه‌كخۆی نه‌پێوێت‪ ،‬ئه‌وا ناتوانێت هیچ‬ ‫هه‌نگاوێك له‌ گۆڕه‌پانی چاره‌سه‌ركردنی‬ ‫پرۆسه‌كه‌دا بهاوێت“‪ .‬به‌پێی مێژوو‬ ‫پاڵنه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئیمپریالیست و‬ ‫داگیركه‌ر بریتییه‌ له‌ ته‌ماع و چاوچنۆكی‪،‬‬ ‫واتا هه‌وڵدان بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی‬ ‫(موڵك و ماڵ و گه‌وهه‌ر)ـی به‌رامبه‌ر‪.‬‬ ‫یان به‌ ده‌ربڕینێكی تر ده‌توانین بڵێین‬ ‫ڕیشه‌ و فاكته‌ری یه‌كه‌م بۆ داگیركاری‬ ‫مه‌سه‌له‌ی ئابورییه‌‪ .‬سه‌رباری ئه‌وه‌ش‬ ‫گرتنی كه‌نیزه‌ و كۆیله‌ و‪ ،‬القه‌كردنی‬ ‫ئافره‌تانی به‌رامبه‌ری دێته‌ سه‌ر؛ كه‌‬ ‫ئه‌مه‌شیان له‌ مێژووی ه ـه‌ردوو ئاینی‬ ‫مه‌سیحی و ئیسالمدا ڕوویانداوه‌‪.‬‬ ‫ل ـه‌ یــاداشــتـه‌كــانــی (كــۆلــۆمــبــۆس)‬ ‫دا هاتووه‌ ”كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار له‌‬ ‫ساڵی ‪1492‬دا ڕوومان كرده‌ ئه‌مریكا‪،‬‬ ‫هندییه‌ سووره‌كان هاتن به‌ ده‌ممانه‌وه‌‪،‬‬ ‫ڕێــزیــان لێگرتین‪ .‬ســـه‌ره‌ڕای ئ ـه‌وه‌ی‬ ‫قه‌دوبااڵی به‌رز و جه‌سته‌یه‌كی پته‌ویان‬ ‫هه‌بوو‪ .‬به‌اڵم ئێمه‌ به‌ په‌نجا كه‌سه‌وه‌‬ ‫خستنمانه‌ ژێــر ئیتاعه‌ و ڕكێفی‬ ‫خۆمانه‌وه‌‪ .‬ته‌نها چه‌كێك كه‌ پێیان‬ ‫بوو له‌ قامیش دروستكرابوو‪ ،‬كاتێك‬ ‫(شمشێره‌كانمان) دا به‌ ده‌ستیانه‌وه‌‪،‬‬ ‫به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌یانگرت هه‌ندێكیان‬ ‫ده‌ستی خۆیان برینداركرد“(‪ .)1‬هه‌ر له‌‬ ‫درێژه‌ی باسه‌كه‌یدا كۆلۆمبۆس ده‌ڵێت‬ ‫هینده‌ سووره‌كان زۆر دڵ سه‌خاوات‬ ‫بــوون هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی هه‌یانبوو‬ ‫پیشانیانداین‪ ،‬له‌ڕاستیدا سه‌ره‌كیترین‬ ‫پرسیاری ئێمه‌ ئه‌وه‌ بوو؛ ئاڵتونه‌كه‌‬ ‫له‌ كوێیه‌؟‪.‬كۆلۆمبۆس ب ـه‌و مه‌رجه‌‬ ‫پاشای ئیسپانیای ڕازیكردبوو‌ ته‌مویلی‬ ‫گـه‌شــتـه‌كـه‌ی بــكــات‪ ،‬ك ـه‌ ئــاڵــتــون و‬ ‫سامانی بۆ بهێنێته‌وه‌‪ .‬به‌ڵێنی له‌ پاشا‬ ‫وه‌رگرتبوو له‌ ‪%10‬ی ئـه‌و ئاڵتونه‌ی‬ ‫ده‌یهێنێته‌وه‌ بۆ خۆی بێت‪ .‬ئه‌و كات‬ ‫ئیسپانیا یه‌كێك بوو له‌ واڵته‌ تازه‌كانی‬ ‫وه‌كو فه‌ڕه‌نسا و ئینگلته‌را و پرتوگال‪،‬‬ ‫ته‌نها ‪%2‬ی ڕێژه‌ی دانیشتوان خاوه‌نی‬ ‫‪%95‬ی زه‌ویــیـه‌كــان بــوون‪ .‬زۆرینه‌ی‬ ‫خه‌ڵكی هه‌ژار و جووتیاران له‌ خزمه‌تی‬ ‫لۆرد و ده‌ره‌به‌گه‌كاندا بوون‪ .‬ئیسپانیا‬ ‫سه‌ر به‌ كه‌نیسه‌ی كاسۆلیك بوو بۆیه‌‬ ‫به‌ده‌ر له‌ ئاڵتوون هه‌وڵی باڵوكردنه‌وه‌ی‬ ‫ئاینی مه‌سیحیی ده‌دا‪ .‬به‌اڵم ئایا (ئاین)‌‬ ‫ته‌نها ئامراز و بیانوویه‌ك نه‌بووه‌ بۆ‬ ‫به‌ده‌ستهێنان و كه‌ڵه‌كه‌كردنی سه‌رمایه‌‬ ‫و سامان؟!‪.‬‬

‫شه‌سته‌كان و حه‌فتاكاندا كاریگه‌ریی‬ ‫گه‌وره‌ی هه‌بێت‪ ،‬پێی وابوو كه‌ واڵته‌‬ ‫ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان پێویستییان به‌ واڵته‌‬ ‫هه‌ژاره‌كانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بن له‌‬ ‫گه‌شه‌سه‌ندن‪ .‬ئه‌م تیۆره‌ دژی (تیۆری‬ ‫مۆدێرنه‌كردن یان مانیفاكتۆری)یه‌ كه‌‬ ‫بانگه‌شه‌ی ئ ـه‌وه‌ ده‌كــات گوایه‌ ئه‌م‬ ‫واڵتــانـه‌ ئاستی گه‌شه‌كردنیان نزمه‌‬ ‫و هێشتا به‌ته‌واوی ئاوێته‌ی ئابوریی‬ ‫یونیڤێرساڵ نه‌بوون‪ .‬به‌اڵم سه‌باره‌ت‬ ‫به‌ (تیۆری پاشكۆیه‌تی) پێی وایه‌‬ ‫كه‌ ئ ـه‌م واڵتــانـه‌ ئاوێته‌ بــوون به‌اڵم‬ ‫له‌ ڕووی ستراكتۆره‌وه‌‌ له‌ حاڵه‌تی‬ ‫پاشكۆیه‌تیی به‌رده‌وامدان‪ ،‬چونكه‌ بۆ‬ ‫نمونه‌ به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆییان لێ‬ ‫قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ و ناچاركراون به‌رهه‌می‬ ‫كۆمپانیا ئیمپریالیسته‌كان بكڕن‪.‬‬ ‫(ئه‌ندرێ فــرانــك‪)Andre Frank‬‬ ‫كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ تیۆریسته‌كانی ئه‌م‬ ‫قوتابخانه‌یه‌‪ ،‬پێی وایـه‌؛ پاشكۆیه‌تی‬ ‫واڵتانی باشور مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌‬ ‫بۆ سه‌رده‌می ئیمپریالیزم و ئاڵۆگۆڕی‬ ‫بازرگانیی نابه‌رابه‌ر‪ .‬له‌الیه‌كی دیكه‌وه‌‬ ‫ئابوریناسی ئه‌رجه‌نتینی (ڕائ ــول‬ ‫برێبش ‪ )RalPrebisch -‬پێی وایه‌‬ ‫سه‌روه‌ت و داهاتی واڵته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان‬ ‫په‌یوه‌ندییه‌كی پێچه‌وانه‌ی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ‬ ‫ده‌رامـه‌ت و داهاتی واڵته‌ هه‌ژاره‌كان‪.‬‬ ‫به‌پێی تیۆریستانی ئه‌م تیۆره‌ بێت‬ ‫ئ ـه‌وا مه‌حاڵه‌ واڵتانی باشور بتوانن‬ ‫گ ـه‌ش ـه‌ بــك ـه‌ن ب ـه‌بــێ ڕزگــاربــوونــیــان‬ ‫لــه‌و په‌یوه‌ندییه‌ پاشكۆیانه‌ی كه‌‬ ‫ده‌یانبه‌سێته‌وه‌ به‌ باكوره‌وه‌‪ ،‬چونكه‌‬ ‫گه‌شه‌سه‌ندنی واڵتانی باكور پشت به‌‬ ‫دواكه‌وتوویی واڵتانی باشور ده‌به‌ستێت‪.‬‬ ‫قــوتــابــخــانـه‌ی پــاشــكــۆیـه‌تــی وه‌ك‬ ‫پــه‌رچــه‌كــردارێــك لــه‌ســه‌ر شكستی‬ ‫تیۆری پاشكۆیه‌تی‪:‬‬ ‫تیۆره‌ ئابورییه‌ كالسیكییه‌كان‪ ،‬كه‌‬ ‫ئابوریی كۆمه‌اڵیه‌تیی قه‌یرانه‌ ئابورییه‌‬ ‫ه‬ ‫‌‬ ‫زانــســتــ‬ ‫بـــــــواری‬ ‫تـــیـــۆرێـــكـــی‬ ‫هه‌وڵیانده‌دا شــرۆڤـه‌ی هۆكاره‌كانی‬ ‫گـــه‌وره‌كـــه‌ی ســااڵنــی سیی ســه‌ده‌ی‬ ‫‌كات‬ ‫ه‬ ‫د‬ ‫‌‬ ‫ه‬ ‫‌و‬ ‫ه‬ ‫ل‬ ‫باس‬ ‫‌‪،‬‬ ‫كۆمه‌اڵیه‌تییه‌كانه‬ ‫دواكه‌وتنی واڵتانی ئه‌مریكای التین‬ ‫ڕابــردووه‌وه‌‪ ،‬كه‌ واڵتانی سه‌رمایه‌داری‬ ‫كه‌ ه ـه‌ژاری و نه‌بوونی سه‌قامگیریی بكه‌ن به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی فاكته‌ره‌‬ ‫پــیــایــدا تــێــپ ـه‌ڕبــبــوون وه‌هــــای كــرد‬ ‫ســیــاســی و دواكــه‌وتــوویــی واڵتــانــی سوبێكتیڤ و ئۆبێكتیڤه‌كان(زاتی‬ ‫گه‌النی ئه‌مریكای التین دركــی ته‌واو‬ ‫(‪)2‬‬ ‫بــاشــور ‪ ،‬هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌و ‌ه و بــابــه‌تــی)‪ ،‬كــه‌ بــه‌شــداربــوون له‌‬ ‫به‌ مه‌ترسیی درێ ــژه‌دان به‌م مۆدێلی‬ ‫بــۆ ئـــه‌و ڕێـــــڕه‌وه‌ مــێــژوویــیــه‌ی كه‌ شێواندنی ستراكتۆره‌ ئابورییه‌كانیاندا‪،‬‬ ‫گه‌شه‌كردنه‌ به‌ ئاراسته‌ی ده‌ره‌وه‌ بده‌ن‪.‬‬ ‫واڵتانی باكور بۆیان كێشاوه‌‪ .‬تیۆری بــۆ یه‌كه‌مجار ل ـه‌ ئه‌مریكای التین‬ ‫”لیژنه‌ی ئابوری له‌ ئه‌مریكای التین كه‌‬ ‫پاشكۆیه‌تی له‌ شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی سه‌ریهه‌ڵدا‪ ،‬ئه‌وه‌ش به‌هۆی ده‌رده‌سه‌ری‬ ‫سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بوو‪،‬‬ ‫ڕابردوو سه‌ریهه‌ڵدا‪ ،‬هه‌وڵی ده‌رخستنی گه‌النی ئه‌و كیشوره‌وه‌‌ بــوو‪ ،‬چونكه‌‬ ‫ڕۆڵێكی بااڵی بینی له‌ سه‌رپێخستنی‬ ‫كاریگه‌ریی هه‌یمه‌نه‌ی (سه‌رمایه‌داریی مۆدێلی گه‌شه‌كردنی ئابوری له‌و واڵتانه‌‬ ‫ئه‌م درككردنه‌ و له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ ڕه‌خنه‌ی‬ ‫نێوده‌وڵه‌تی) له‌سه‌ر ئابوریی واڵتانی پشتی به‌ ئاوێته‌بوونی ت ـه‌واو له‌گه‌ڵ‬ ‫بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی كالسیكییان‬ ‫تـــازه‌گـــه‌شـــه‌ســـه‌نـــدوو ده‌دات‪ ،‬كه‌ بــازاڕی جیهانییدا به‌ستبوو‪ ،‬كه‌ له‌‬ ‫كــرد و‪ ،‬بـێ‌تــوانــایــی ئــه‌م تیۆره‌یان‬ ‫بووه‌ته‌ هۆی مانه‌وه‌یان له‌ حاڵه‌تی بنه‌ڕه‌تدا بۆ خزمه‌تی پێداویستییه‌كانی‬ ‫ده‌ستنیشانكرد كه‌ چیتر ناتوانێت شرۆڤه‌‬ ‫دواكه‌وتووییدا‪.‬‬ ‫واڵتانی پیشه‌سازی ئاراسته‌كرابوو‪.‬‬ ‫و ته‌فسیری هۆكاره‌كانی خراپبوونی‬ ‫ئـــه‌م تــیــۆره‌ تــوانــی لــه‌ ســااڵنــی هــه‌روه‌هــا ب ـه‌هــۆی شــوێــنـه‌واره‌كــانــی‬

‫نوسه‌رانی‬ ‫ئه‌م‬ ‫قوتابخانه‌یه‌‬ ‫بایه‌خیان به‌‬ ‫مه‌سه‌له‌یه‌كی‬ ‫جه‌وهه‌ری ده‌دا‬ ‫ئه‌ویش بریتی‌بوو له‌‬ ‫مه‌حاڵبوونی دیراسه‌كردنی‬ ‫كۆمه‌ڵەکانی جیهانی‬ ‫سێهه‌م به‌ په‌راوێزخستنی‬ ‫گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵی‬ ‫سه‌رمایه‌داری‪ ،‬كه‌‬ ‫پێویسته‌ وه‌ك یه‌ك‬ ‫مه‌نزوومه‌ و یه‌ك‬ ‫سیسته‌م سه‌یری‬ ‫جیهان بكرێت‬

‫واڵت ‌ه‬ ‫ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان‬ ‫كۆمه‌ڵێك‬ ‫به‌ربه‌ستی یاسایی و‬ ‫دارایی و هونه‌رییان‬ ‫دروستكردووه‌ كه‌‬ ‫واڵته‌ هه‌ژاره‌كان ببنه‌‬ ‫پاشكۆیان‪ .‬ئه‌وه‌ش‬ ‫به‌هۆی نه‌گواستنه‌وه‌ی‬ ‫ته‌كنۆلۆژیا له‌ واڵته‌‬ ‫ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه‌وه‌ بۆ‬ ‫واڵتانی باشور ك ‌ه‬ ‫پێویستیان به‌و‬ ‫ته‌كنه‌لۆژیایه‌یه‬

‫ڕێژه‌ی ئاڵۆگۆڕی نێوده‌وڵه‌تیی نێوان‬ ‫واڵته‌ تازه‌گه‌شه‌سه‌ندووه‌كان و واڵتانی‬ ‫پیشه‌سازی بكات‪ .‬ئینجا سه‌لماندیان‬ ‫كه‌ ئه‌م تیۆره‌ هیچ كه‌ڵكێكی نیه‌ بۆ‬ ‫ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی گه‌شه‌پێدانی واڵتانی‬ ‫باشوری پێ دابڕێژرێته‌وه‌‪ .‬ئه‌م لیژنه‌‬ ‫چه‌ند پێشنیارێكیان وه‌ك ئه‌ڵته‌رناتیڤ‬ ‫پێشكه‌شكرد‪ ،‬به‌ ئامانجی گۆڕینی‬ ‫ئـه‌و واڵتانه‌ بۆ مۆدێلی گه‌شه‌پێدان‬ ‫به‌ ئاراسته‌ی ناوخۆ یان ئه‌وه‌ی پێی‬ ‫ده‌وترێت (مۆدێلی پشت به‌خۆبه‌ستن)‬ ‫بـه‌اڵم ئه‌مه‌ش به‌هۆی په‌یوه‌ستبوون‬ ‫به‌ بازاڕی سه‌رمایه‌داریی جیهانییه‌وه‌‬ ‫ســه‌ریــنــه‌گــرت‪ ،‬بــۆی ـه‌ قــوتــابــخــانـه‌ی‬ ‫پاشكۆیه‌تی وه‌ك په‌رچه‌كردارێكی‬ ‫شۆڕشگێڕانه‌ له‌دژی تیۆر و سیاسه‌ته‌‬ ‫ئــابــووریــی ـه‌كــان‪ ،‬لــه‌ ڕێــگــه‌ی چه‌ند‬ ‫ئابووریناسێكه‌وه‌ له‌ پێش هه‌موویانه‌وه‌‬

‫ڕائول برێبش‪ ،‬و میرداڵ سه‌ریهه‌ڵدا‪.‬‬ ‫هه‌ستان به‌ شرۆڤه‌كردنی هه‌لومه‌رجی‬ ‫ئاڵۆگۆڕی نابه‌رابه‌ر و ناهاوسه‌نگ(‪،)3‬‬ ‫له‌نێوان واڵتانی سه‌نته‌ر كه‌ بریتین‬ ‫لــه‌ (ســیــســتـه‌مـه‌ س ـه‌رمــای ـه‌داریــی ـه‌‬ ‫پێشكه‌وتووه‌كان) و ده‌وروبــــه‌ر كه‌‬ ‫بریتین له‌ (واڵتانی تازه‌ گه‌شه‌سه‌ندوو)‬ ‫كه‌ ئاوێته‌ی سیسته‌می جیهانی بوون‬ ‫و‪ ،‬ملكه‌چی هه‌یمه‌نه‌ی سه‌نته‌ر بوون‪.‬‬ ‫ئه‌وانیش هۆكاره‌كانی ئه‌و هه‌یمه‌نه‌یان‬ ‫بۆ فاكته‌ری ته‌كنۆ‌لۆژی گه‌ڕانده‌وه‌‪،‬‬ ‫كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌‌ جیاوازی له‌ ئاستی‬ ‫پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژی له‌نێوان سه‌نته‌ر‬ ‫و ده‌وروبــــه‌ردا‪ ،‬ه ـه‌روه‌هــا بــارودۆخــی‬ ‫شێواندنی ستراكتۆری ئــابــوری كه‌‬ ‫ئاوێته‌بوونی تــه‌واوی له‌گه‌ڵ بــازاڕی‬ ‫جیهانی بووه‌ته‌ هۆی به‌رده‌وامبوونی‬ ‫مــژیــنــی زیــــاده‌ی ئــابــوریــی واڵتــانــی‬ ‫ده‌وروبـــه‌ر‪ .‬ئه‌م هۆكارانه‌ش چه‌ندین‬ ‫دیــارده‌ی پاشكۆیه‌تییان به‌رهه‌مهێنا‬ ‫وه‌كو پاشكۆیه‌تیی ئابوری و بازرگانی‬ ‫و دارایی و ته‌كنۆلۆژی و‪ ،‬پاشكۆیه‌تیی‬ ‫هێزی كار و‪ ،‬مۆدێله‌كانی به‌كاربردن‪.‬‬ ‫ه ـه‌روه‌هــا پاشكۆیه‌یتی كه‌لتوری و‬ ‫سیاسی و كۆمه‌اڵیه‌تی“(‪.)4‬‬ ‫نــوســه‌رانــی تــیــۆری پاشكۆیه‌تی‬ ‫شرۆڤه‌یه‌كی نوێیان له‌سه‌ر دیــارده‌ی‬ ‫دواكه‌وتوویی پێشكه‌شكرد‪ ،‬ئه‌وه‌ش‬ ‫لـــه‌ژێـــر ڕۆشـــنـــایـــی وه‌رچـــه‌رخـــانـــه‌‬ ‫مێژووییه‌كان ك ـه‌ واڵتــانــی جیهانی‬ ‫سێهه‌م له‌ سایه‌ی هه‌یمه‌نه‌ و زاڵبوونی‬ ‫ئیمپریالیزم له‌ مــاوه‌ی پێنج سه‌ده‌ی‬ ‫له‌سه‌ر یه‌ك پیایدا تێپه‌ڕببوون‪ ،‬كه‌ له‌و‬ ‫ماوه‌یه‌دا چه‌ندین فۆرم له‌ هه‌یمه‌نه‌ی‬ ‫ئابوری و سیاسی و كه‌لتوری به‌سه‌ر‬ ‫گه‌النی جیهانی سێهه‌مدا سه‌پێنراوه‌‪.‬‬ ‫ئه‌گه‌رچی ئه‌و نوسه‌رانه‌ ته‌ركیزیان‬ ‫له‌سه‌ر فاكته‌ری ئــابــوری بــوو به‌اڵم‬ ‫له‌ سیاقی كۆمه‌اڵیه‌تی و شارستانی‬ ‫دایاننه‌بڕیبوو‪ .‬هه‌ربۆیه‌ ڕه‌هـه‌نــدی‬ ‫كۆمه‌اڵیه‌تی و سیاسی و كه‌لتوری‬ ‫هه‌بوو‪ ،‬چونكه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ‬ ‫له‌ نێوان ئه‌و سێ ڕه‌هه‌نده‌دا هه‌یه‌‪.‬‬ ‫هه‌رزوو ئایدیاكانی ئه‌م قوتابخانه‌یه‌‬ ‫له‌نێوان كۆمه‌ڵناسانی جیهانی سێهه‌مدا‬ ‫بــاوبــووه‌وه‌‪ ،‬به‌ تایبه‌تی ئه‌مه‌ ته‌نها‬ ‫قوتابخانه‌ی فیكری بوو كه‌ له‌الیه‌ن‬ ‫تاكه‌كانی جیهانی سێهه‌م خۆیانه‌وه‌‬ ‫شرۆڤه‌ی بۆ دیـــارده‌ی دواكه‌وتوویی‬ ‫ده‌كرد‪ .‬ئه‌گه‌رچی جیاوازی له‌ ئایدیای‬ ‫نوسه‌رانی ئه‌م قوتابخانه‌یه‌دا هه‌بوو‬ ‫ب ـه‌اڵم هه‌موویان سودیان له‌ میراتی‬ ‫ماركسیزمی كالسیكی و مــۆدێــرن‬ ‫بینیبوو‪ ،‬به‌ تایبه‌تی كتێبه‌كانی لینین‬ ‫ل ـه‌س ـه‌ر ئیمپریالیزم و كتێبه‌كانی‬ ‫لۆكسۆمبۆرگ ده‌رباره‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوونی‬ ‫سه‌رمایه‌ و كتێبه‌كانی بۆل باران له‌سه‌ر‬ ‫گه‌شه‌پێدانی ئابوری‪.‬‬ ‫نوسه‌رانی ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ بایه‌خیان‬ ‫به‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی جه‌وهه‌ری ده‌دا ئه‌ویش‬ ‫بریتی‌بوو له‌ مه‌حاڵبوونی دیراسه‌كردنی‬ ‫كــۆمـه‌ڵــەکــانــی جیهانی ســێــهـه‌م به‌‬ ‫په‌راوێزخستنی گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵی‬ ‫سه‌رمایه‌داری‪ ،‬كه‌ پێویسته‌ وه‌ك یه‌ك‬ ‫مه‌نزوومه‌ و ی ـه‌ك سیسته‌م سه‌یری‬ ‫جیهان بكرێت‪ .‬چونكه‌ په‌یوه‌ندیی‬ ‫نــێــوان ئــه‌م دوو گــروپ ـه‌ ل ـه‌ واڵتــان‬ ‫كه‌ پشت به‌ په‌یوه‌ندیی هه‌یمه‌نه‌ی‬ ‫واڵتانی سه‌رمایه‌داریی پیشه‌سازی و‪،‬‬ ‫په‌یوه‌ندیی ملكه‌چبوون و پاشكۆیه‌تیی‬ ‫واڵتانی تازه‌گه‌شه‌سه‌ندوو ده‌به‌ستێت‪،‬‬ ‫ته‌واو گه‌شه‌یكردووه‌ و فۆرمی بازاڕێكی‬ ‫جیهانی وه‌رگرتووه‌‪.‬‬

‫پێناسه‌كانی سه‌ر به‌م ڕه‌وته‌ پێناسه‌كه‌ی‬ ‫ئابوریناسی به‌رازیلی "دۆس سانتۆس"‬ ‫بوو كه‌ وایده‌بینێت پاشكۆیه‌تی بریتییه‌‬ ‫له‌”‌ په‌یوه‌ندیی نێوان دوو ئابوری كه‌‬ ‫یه‌كێكیان فراوان ده‌بێت (الیه‌نی زاڵ‬ ‫و بــااڵده‌ســت) و‪ ،‬به‌رده‌وامده‌بێت له‌‬ ‫خۆ‪-‬گه‌شه‌پێدان‪ ،‬به‌اڵم الیه‌نه‌كه‌ی تر‬ ‫(پاشكۆ) ناتوانێت گه‌شه‌ بكات“‪ ،‬واتا‬ ‫گه‌شه‌كردن و فراوانبوونی بااڵده‌ست‬ ‫گه‌شه‌كردنی پاشكۆ ڕاده‌گرێت‪.‬‬ ‫ئــاراســت ـه‌ی دووه‌م‪ /‬وای ده‌بینن‬ ‫پاشكۆیه‌تی بریتی بێت له‌ كۆمه‌ڵێك‬ ‫سیسته‌م و پێكهاته‌ی ئــابــوری و‬ ‫كۆمه‌اڵیه‌تی كه‌ خزمه‌ت به‌ ئامانجه‌كانی‬ ‫هه‌یمه‌نه‌ی ســه‌رمــایــه‌داری ده‌كــه‌ن‪.‬‬ ‫یه‌كێك له‌ تیۆرستانی ئه‌م ئاراسته‌یه‌‬ ‫بریتییه‌ ل ـه‌ كۆمه‌ڵناسی به‌رازیلی‬ ‫(فرناندۆ كاردۆشۆ ‪Fernando -‬‬ ‫‪ )Cardoso‬كه‌ پێی‌وایه‌ دیــارده‌ی‬ ‫پاشكۆیه‌تی ته‌نها پـه‌یــوه‌نــدیــی به‌‬ ‫قۆرخكاری و به‌ربه‌ستی ده‌ره‌كییه‌وه‌‬ ‫نیه‌‪ ،‬به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی به‌ ســازان و‬ ‫ڕێكه‌وتنی ده‌سه‌اڵتداری ناوخۆ له‌گه‌ڵ‬ ‫ده‌ره‌وه‌دا هه‌یه‌‪ .‬به‌ تێڕوانینی كاردۆشۆ‬ ‫دیــارده‌ی پاشكۆیه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كی‬ ‫مێژووییه‌ كه‌ ب ـه‌رده‌وام له‌ گۆڕاندایه‌‪.‬‬ ‫بۆیه‌ به‌ پێویستی ده‌زانێت توێژه‌ران‬ ‫هه‌وڵی كه‌شفكردنی نزیكێتیی نێوان‬ ‫فاكته‌ره‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان بده‌ن‬ ‫كه‌ ده‌بنه‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی پاشكۆیه‌تی‬ ‫و‪ ،‬شیكردنه‌وه‌ بۆ گۆڕانكاریی نیگه‌تیڤ‬ ‫و پۆزه‌تیڤی نێوانیان بكه‌ین‪ ،‬كه‌ به‌هۆی‬ ‫لێكدژیی بـه‌رژه‌وه‌نــدیــی نێوان چینی‬ ‫ده‌سه‌اڵتداری ناوخۆیی و هاوپه‌یمانه‌‬ ‫بیانییه‌كانیه‌وه‌ ڕووده‌ده‌ن‪.‬‬ ‫تیۆریسته‌كانی تیۆری پاشكۆیه‌تی‬ ‫هه‌موویان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك كۆكن‪:‬‬ ‫‪ -1‬واڵتــــه‌ هــــه‌ژاره‌كــــان نــاچــارن‬ ‫كه‌ره‌سته‌ی خاو و ده‌ستی كاری هه‌رزان‬ ‫بده‌ن به‌ واڵته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان‪ .‬ئه‌وه‌ش‬ ‫ده‌ره‌نجامی مێژووی ئیمپریالیزمه‌‪.‬‬ ‫‪ -2‬واڵته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان كۆمه‌ڵێك‬ ‫به‌ربه‌ستی یاسایی و دارایی و هونه‌رییان‬ ‫دروســتــكــردووه‌ كه‌ واڵت ـه‌ هـه‌ژاره‌كــان‬ ‫ببنه‌ پــاشــكــۆیــان‪ .‬ئـــه‌وه‌ش به‌هۆی‬ ‫نه‌گواستنه‌وه‌ی ته‌كنۆلۆژیا له‌ واڵته‌‬ ‫ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه‌وه‌ بۆ واڵتانی باشور كه‌‬ ‫پێویستیان به‌و ته‌كنه‌لۆژیایه‌یه‌‪.‬‬

‫پەراوێز‪:‬‬ ‫‪ -1‬كتێبى (مێژووى ميللى ئه‌مريكا)‪،‬‬ ‫به‌شى يه‌كه‌م‪ ،‬هوارد زن‪.‬‬ ‫‪ -2‬له‌ نه‌خشه‌ى ئابووريى جيهاندا‬ ‫هێڵێكى وه‌همى كێشراوه‌‪ ،‬كه‌ واڵتانى‬ ‫گۆى زه‌وى ده‌كــات به‌ دوو به‌شه‌وه‌‪.‬‬ ‫به‌شى ســه‌ره‌وه‌ (بــاكــور) به‌ ڕه‌نگى‬ ‫(شين) دياريكراوه‌‪ ،‬به‌شى خــواره‌وه‌‬ ‫(باشور) به‌ ڕه‌نگى سور دياريكراوه‌‪.‬بۆ‬ ‫يه‌كه‌مجار له‌اليه‌ن ڕاوێژكارى پێشووى‬ ‫ئه‌ڵمانياوه‌ (‪)Willy Brandt‬لـــه‌‬ ‫ساڵى (‪)1980‬دا به‌كارهێنراوه‌‪ .‬له‌م‬ ‫نوسينه‌دا واڵتانى (باشور) به‌ چه‌ند‬ ‫ناوێكى تر دێنه‌ به‌رچاوتان له‌وانه‌‬ ‫(واڵتانى تازه‌گه‌شه‌سه‌ندوو‪ ،‬واڵتانى‬ ‫ده‌وروبــــه‌ر)‪ .‬هـه‌روه‌كــو چــۆن واڵتانى‬ ‫باكور به‌ (واڵتانى سه‌نته‌ر‪ ،‬واڵتانى‬ ‫سه‌رمايه‌داريى پێشكه‌وتوو) ناويان‬ ‫هاتووه‌‪ .‬له‌ ديارترين واڵتانى باكور؛‬ ‫(ئـه‌وروپــا‪ ،‬وياليه‌ته‌ يه‌كگرتووه‌كانى‬ ‫ئه‌مريكا و كـه‌نـه‌دا‪ ،‬يابان و كۆريا‪،‬‬ ‫ئــوســتــرالــيــا)‪ .‬واڵت ــان ــى بــاشــوريــش‬ ‫(ئه‌فريقيا‪ ،‬ئاسيا‪ ،‬ئه‌مريكاى التين)‪.‬‬ ‫‪ -3‬نايه‌كسان ‪ -‬التبادل الالمتكافىء‬ ‫نوسه‌رانی ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ به‌سه‌ر ‪.)Unequal exchange-‬‬ ‫‪ -4‬سه‌رچاوه‌‪:‬‬ ‫دوو ئاراسته‌دا دابه‌شبوون‪:‬‬ ‫ئــاراســت ـه‌ی ی ـه‌ك ـه‌م‪ /‬پــێـی‌وایـه‌ كه‌‬ ‫‪http://revsoc.me/theory/‬‬ ‫په‌یوه‌ندیی له‌ نێوان دوو ئابورییدا‬ ‫‪nzry-lmbryly-2-nqd-msl-lt‬‬‫هه‌یه‌ یه‌كێكیان زاڵ و بــااڵده‌ســت‪،‬‬ ‫‪by/).‬‬ ‫ئ ـه‌وی دیكه‌یان پاشكۆیه‌‪ .‬دیارترین‬


‫ژمارە (‪ )317‬دوشەممە ‪201٦/10/31‬‬

‫‪4‬‬

‫شیكردنه‌وه‌ی داعش‬ ‫له‌بەر ڕۆشنایی چه‌ند تیۆرێكی كۆمه‌ڵناسی‬ ‫سورێن ئەکرەم‬ ‫یه‌كه‌م ‪ :‬تیۆره‌كه‌ی چارلز تیلی‬ ‫تیۆره‌كه‌ی چارلز تیلی (‪ )1978‬ك ‌ه باس‬ ‫ل ‌ه ده‌رئه‌نجامه‌كانی شۆڕش ده‌كات و ئه‌گه‌ری‬ ‫ڕوودانــی ئه‌و پێشهاتان ‌ه ڕونده‌كاته‌و‌ه كه‌‬ ‫له‌دوای شۆڕش يان گۆڕانی سیسته‌مێكی‬ ‫حوكمڕانی ڕووده‌دات‌‪ .‬ئ ـه‌م لێكه‌وتانه‬ ‫‌میشه چه‌ند ساڵێك دوای سه‌ركه‌وتنی‬ ‫هه ‌‌‬ ‫شۆڕش يان گۆڕانی سیسته‌م ڕوده‌ده‌ن‪ ،‬نه‌ك‬ ‫به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ‪ .‬سه‌ره‌تا ئه‌م تیۆره‌‬ ‫ل ‌ه چه‌ند خاڵێكدا كورتده‌كه‌ینه‌وه‪:‬‬ ‫‪ .1‬زۆرجار هه‌ژاری و كێشه‌ی ئابووری ڕوو‬ ‫ل ‌ه واڵت ده‌كه‌ن‪.‬‬ ‫‪ .2‬الیه‌نگرانی ده‌سه‌اڵتی پێشوو هه‌میشه‌‬ ‫هه‌وڵی دروستكردنی پشێوی و نائارامی‬ ‫ده‌ده‌ن و زۆرجار په‌نا بۆ ڕه‌شه‌كوژی ده‌به‌ن‪.‬‬ ‫‪ .3‬زۆرجــار به‌رپرسه‌كانی ناو شۆڕش؛‬ ‫پاش سه‌ركه‌وتنی شــۆرش پابه‌ندی یاسا‬ ‫و ده‌ســتــوری واڵت نابن؛ به‌تایبه‌تی ئه‌و‬ ‫به‌رپرسانه‌ی ده‌سه‌اڵتی سه‌ربازییان هه‌یه‌‪.‬‬ ‫‪ .4‬ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو حكومه‌تی ڕوخاو‬ ‫ده‌سه‌اڵتیان هه‌بوو و توانیبویان الیه‌نگر و‬ ‫خه‌ڵك له‌خۆیان كۆبكه‌نه‌وه‌؛ به‌هه‌مان شێوه‌‬ ‫له‌دوای شۆڕش هه‌مان ده‌سه‌اڵت و پێگه‌یان‬ ‫پێده‌درێته‌وه‪ .‬ئه‌گه‌ر وه‌ری نه‌گرنه‌وه‌؛ هه‌میشه‌‬ ‫ب ‌ه ده‌رخستنی كه‌موكووڕیه‌كانی حكومه‌ت‬ ‫الیه‌نگرانی پێشوی خۆیان له‌ده‌ستناد‌هن‌‪.‬‬ ‫‪ .5‬س ـه‌ره‌تــا شــۆڕش داوای ئـــازادی و‬ ‫یه‌كسانی ده‌كات‪ ،‬به‌اڵم پاش چه‌ند ساڵێك‬ ‫خۆی ده‌بێت ‌ه له‌مپه‌ر ل ‌ه جێبه‌جێكردنیان و‬ ‫دژیان ده‌وه‌ستێته‌وه‌‪.‬‬ ‫‪ .6‬بــاوبــونـه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ب ‌ه هه‌موو‬ ‫جۆره‌كانییه‌و‌ه به‌جۆرێك چارەسەرکردنی‬ ‫ئاسان نابێت‪.‬‬ ‫‪ .7‬زۆرجار له‌ناو به‌رپرسه‌كانی شۆڕش‬ ‫ملمالنێ و دژیه‌كی دروستده‌بێت‪ ،‬ئه‌مه‌‬ ‫سه‌رده‌نێت بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانی‬ ‫له‌گه‌ڵ واڵتانی دراوسێ له‌دژی هاوخه‌باته‌كه‌ی‪.‬‬ ‫‪ .8‬یاسا ئامرازێك ده‌بێت بۆ شه‌رعیه‌تدان‬ ‫ب ‌ه ده‌س ـه‌اڵتــی ڕه‌هــای شۆڕشگێره‌كان و‬ ‫خۆیانی پێ جێگیرده‌كه‌ن‪.‬‬ ‫‪ .9‬زۆرجــار ش ـه‌ری ناوخۆ ڕوده‌دات و‬ ‫شۆڕش ‌ه ڕادیكاڵه‌كان ڕفاندن و بێسه‌رو‬ ‫شوێنكردنی هاواڵتیان ده‌بێت ‌ه یه‌كێك له‌‬ ‫تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیان‪.‬‬ ‫‪ .10‬ئه‌گه‌ر شۆڕش دژی واڵت ‌ه دراوسێكان‬ ‫بێت؛ ئه‌وكات هه‌میش ‌ه دژی ده‌وه‌ستنەوە و‬ ‫بیر ل ‌ه دروستكردنی دووبه‌ره‌كی ده‌كه‌نه‌و‌ه و‬ ‫ئابوریی واڵت ده‌ڕوخێنن‪.‬‬ ‫كه‌وات ‌ه ب ‌ه تێڕوانین و شیكردنه‌وه‌ی‬ ‫هه‌موو خاڵه‌كانی ئه‌م تیۆره‌ی چارلز تیلی؛‬ ‫هه‌ستده‌كه‌ین پڕاوپڕ ئه‌م تیۆر‌ه تایبه‌ت بۆ‬ ‫ئێراق نوسراو‌ه و بۆ هه‌ل و مه‌رجی سیاسی‬ ‫ئێراق ده‌گونجێت‪.‬‬ ‫دووه‌م‪ :‬شیكردنه‌وه‌ی ڕه‌فتاره‌كانی داعش‬ ‫له‌ژێر ڕۆشنایی تیۆره‌كه‌ی ماكس ڤیبه‌ر بۆ‬ ‫شێوازه‌كانی ڕه‌فتاری مرۆڤ‪:‬‬ ‫ماكس ڤیبەر(‪ )1920 – 1864‬لەسەر‬ ‫بنەمای شیكردنەوەی ڕەفــتــاری تــاك لە‬ ‫كۆمەڵدا‪ ،‬بنەمای تیۆرێكی كۆمەڵناسی‬ ‫داڕشتووە بە ناوی تیۆری كاری كۆمەاڵیەتی‪،‬‬ ‫لەوێدا ڕەفتاری كۆمەاڵیەتی دابەشی سێ‬ ‫جۆر كردووە‪:‬‬ ‫‪ )1‬ڕەفتاری كۆمەاڵیەتی هەڵچوو یان‬ ‫ڕەمەكی ( غریزی )‪:‬‬ ‫ئەم جۆرە ڕەفتارە پێچەوانەی عەقڵ و‬ ‫لۆژیكه‌‪ ،‬ئاژەڵییە و لە نەستەوە سەرچاوە‬ ‫دەگرێت‪ .‬خاوەنەكەی دەیەوێت هەوەسەكانی‬ ‫تێربكات بەبێ گوێدانە بەها و پێوەرە‬ ‫مــرۆڤــایــەتــیــیــەكــان‪ .‬بــۆیــە پێویستی بە‬ ‫كۆنترڵكردن و كپكردنەوەیە‪ .‬نمونەی ئەم‬ ‫جۆرە ڕەفتار‌ه (ناكۆكی‪ ،‬ملمالنێ‪ ،‬بوختان‪،‬‬ ‫دووڕویــی‪ ،‬دزی‪ ،‬ساختەكاری‪ ،‬تەمبەڵی‪،‬‬ ‫هەموو جۆرەكانی تاوان)‪.‬‬ ‫وه‌كو ئه‌و ناكۆكییه‌ی ئه‌ندامه‌كانی داعش‬ ‫هه‌یان ‌ه له‌سه‌ر ئاستی خــودی تاكه‌كان و‬ ‫ئاستی گشتی له‌ناو خۆیان و ده‌ره‌وه‌ی‬ ‫خۆیان‪ ،‬ملمالنێ بناغ ‌ه و بنه‌مای ڕه‌فتاری‬

‫داعش ‌ه به‌جۆرێك ملمالنێی له‌گه‌ڵ هه‌موو‬ ‫جیاوازه‌كاندا هه‌ی ‌ه و جیاوازیی قبوڵناكات‬ ‫و ب ‌ه جه‌نگ و هێزی سه‌ربازی ده‌یه‌وێت‬ ‫ملمالنێكان یه‌كالیی بكاته‌وه‌‪ ،‬داعش ب ‌ه هیچ‬ ‫جۆرێك دیالۆگ و گفتۆگۆی قبوڵ نییه‌‪.‬‬ ‫دووڕوویی ئه‌ندامه‌كانی داعش یه‌كێكی تره‌‬ ‫ل ‌ه ڕه‌فتار‌ه غه‌ریزییه‌كان‪ ،‬چونك ‌ه زۆربه‌ی‬ ‫زۆری ئه‌و تاكانه‌ی ئێستا شه‌ڕ بۆ داعش‬ ‫ده‌كه‌ن و داوای سه‌پاندنی شه‌ریعه‌تی ئیسالم‬ ‫ده‌كه‌ن‪ ،‬خۆیان ل ‌ه قۆناغێكی درێژی ژیانیاندا‬ ‫سه‌رقاڵی تێركردنی غه‌ریزه‌كانی خۆیان‬ ‫بوون و تێربوون ل ‌ه ڕابواردن‪ ،‬به‌اڵم ئێستا‬ ‫ب ‌ه شێوه‌یه‌كی دیك ‌ه ئه‌م ڕه‌فتار‌ه غەر‌یزییه‌‬ ‫گــۆڕاو‌ه بۆ دووڕووی‪ ،‬ده‌یانه‌وێت به‌خه‌ڵك‬ ‫بڵین ئه‌و‌ه چیدیك ‌ه من نیم ل ‌ه كاره‌كانی‬ ‫ڕابردووم به‌رده‌وام بم‪.‬‬ ‫ئه‌و تااڵنی و دزی و جه‌رده‌ییانه‌‌ی داعش‬ ‫ده‌یكات دووبـــار‌ه ڕه‌فتارێكی غه‌ریزییه‌‪،‬‬ ‫پێچەوانەی عەقڵ و لۆژیكه‌‪ ،‬ئاژەڵییە و لە‬ ‫نەستەوە سەرچاوەدەگرێت‪ ،‬بۆی ‌ه هه‌موو ئه‌و‬ ‫تاوانانه‌ی داعش ئه‌نجامی ده‌دات؛ ده‌كه‌ونه‌‬ ‫چوارچێوه‌ی ئه‌م جۆر‌ه ڕه‌فتاره‌وه‌‪.‬‬ ‫‪ )2‬ڕەفتاری كۆمەاڵیەتیی نه‌ریتی‪:‬‬ ‫ئــەم ڕەفــتــارە لــە دابــونــەریــت و بەها‬ ‫كۆمەاڵیەتی و ئاكارییەكانی كۆمەڵگەوە‬ ‫ســـەرچـــاوە دەگــــــرێ‌‪ ،‬یــاســا و ڕێــســا‬ ‫كۆمەاڵیەتییەكان‪ ،‬ڕەفتار و هەڵسوكەوتی‬ ‫تاكەكان دیاریی دەكەن‪ .‬هەر بەپێی ئەو بەها‬ ‫كۆمەاڵیەتیانەش تاك ئامانج و نەخشەی‬ ‫ئایندە و حەز و خۆزگەكانی دیاری دەكات‪.‬‬ ‫ئەم جۆرە ڕەفتارە سنوری ڕەفتاری تاك‬ ‫دیاریدەكات و لەسەرەتای ژیانەوە تا كۆتایی‬ ‫ژیانی‪ ،‬تاك فێری ڕەفتار و هەڵسوكەوت‬ ‫دەكات‪.‬‬ ‫ئـه‌م جــۆره‌ی ڕه‌فتاریش دابه‌شی دوو‬ ‫جۆر ده‌بێت‪ ،‬ئه‌وانیش ڕه‌فتاری نه‌ریتی‬ ‫پۆزه‌تیڤ و ڕه‌فتاری نه‌ریتی نێگه‌تیڤه‌‪.‬‬ ‫شێواز‌ه پۆزه‌تیڤیه‌كه‌ی وه‌ك (به‌شداریكردن‬ ‫ل ‌ه جه‌ژن ‌ه نه‌ته‌وه‌یه‌كان‪ ،‬پرسه‌ی مردوان‪،‬‬ ‫شێوازی نانخواردن و نوستن و جلوبه‌رگ‬ ‫پۆشین‪ ،‬هتد‪ )...‬وات ‌ه هه‌موو ڕه‌فتارێكی‬ ‫نه‌ریتی ك ‌ه زیانی بۆ خه‌ڵك نه‌بێت‪ .‬ئه‌م‬ ‫جۆر‌ه ڕه‌فتاره‌ش له‌ناو ئه‌ندامانی داعش‬ ‫هه‌ی ‌ه ك ‌ه پاشكۆی ڕه‌فتاری كه‌لتوری عه‌ره‌به‌‬ ‫به‌هه‌موو ورده‌كاری و شێوه‌كانی ڕه‌فتاره‌وه‌‪.‬‬ ‫ئه‌وه‌ی ده‌مینێته‌و‌ه بریتیی ‌ه ل ‌ه ڕه‌فتاری‬ ‫نه‌ریتی نێگه‌تیڤ‪ ،‬وه‌ك (سه‌ربڕین‪ ،‬جه‌نگی‬ ‫ناوخۆ‪ ،‬یه‌كترقڕكردن‪ ،‬تااڵنی‪ ،‬بردنی ژن‬ ‫و كچی یه‌كتر‪... ،‬هتد‌‪ ،‬ئه‌مان ‌ه له‌ناو ژیان‬ ‫و كه‌لتوری دێرینی عـه‌ره‌ب هه‌بوون‌‪ ،‬ئه‌م‬ ‫‌ریتییه پاشكۆی كه‌لتورێكی وایه‪،‬‬ ‫ڕه‌فتار‌ه نه ‌‌‬ ‫سه‌یر نیی ‌ه ئه‌ندامه‌كانی داعــش ئێستاش‬ ‫شوێنكه‌وته‌ی ئه‌و ڕه‌فتاره‌بن‪.‬‬ ‫بۆ نمون ‌ه ل ‌ه سـه‌رده‌مــی پێش و پاش‬ ‫ئیسالم‪ ،‬گرانترین و به‌نرخترین دیاری ك ‌ه بۆ‬ ‫سه‌رۆك هۆزێك بهاتای ‌ه بریتی بوو ل ‌ه سه‌ری‬ ‫دوژمنه‌كه‌ی‪ .‬به‌اڵم ئه‌گه‌ر ئه‌وكات ل ‌ه جیاتی‬ ‫سه‌ری دوژمن دڵ یان پارچه‌یه‌كی دیكه‌ی‬ ‫جه‌ست ‌ه بوایه‌‪ ،‬ئێستا داعش ئه‌و پارچه‌ی‬ ‫جه‌سته‌ی لێ ده‌كرده‌وه‌‪ .‬یان فڕاندنی كچانی‬

‫ژیان دۆستیه‌و‌ه سه‌یری ئه‌م ڕه‌فتار‌ه بكه‌ین؛‬ ‫بێگومان تێڕوانینمان بۆ ئه‌و ڕه‌فتاران ‌ه ب ‌ه‬ ‫پێچه‌وانه‌ی ئه‌ندامه‌كانی داعشەوە ده‌بێت‪.‬‬

‫ملمالنێ بناغه‌ و بنه‌مای‬ ‫ڕە‌فتاری داعشه‌ به‌جۆرێك ملمالنێی‬ ‫له‌گه‌ڵ هه‌موو جیاوازه‌كاندا هه‌یه‌ و‬ ‫جیاوازیی قبوڵناكات و به‌ جه‌نگ و هێزی‬ ‫سه‌ربازی ده‌یه‌وێت ملمالنێكان یه‌كالیی‬ ‫بكاته‌وه‌‪ ،‬داعش ب ‌ه هیچ جۆرێك‬ ‫دیالۆگ و گفتۆگۆی قبوڵ نییه‬

‫یه‌زیدی جیاواز له‌وه‌ی داعش تێڕوانینیكی له‌ناوببات و مافی كوشتن و له‌ناوبردن به‌خۆی‬ ‫ئاینی هه‌ی ‌ه بۆی‪ ،‬به‌اڵم واقعێكی كۆمه‌اڵیه‌تی ده‌دات‌‪ ،‬ئه‌م ‌ه دوور‌ه لەیاسای كۆمەڵگا و‬ ‫و كه‌لتوری له‌پشته‌‪ ،‬چونك ‌ه له‌نێوان شه‌ڕی هەموو بەها مرۆڤایەتییەكانەوە‪.‬‬ ‫ب) ڕەفتارێكی ئەقڵی بە ئامرازێكی‬ ‫هۆزه‌كانی عه‌ره‌ب هه‌مان كار كراوه‌‪ .‬بۆیه‌‬ ‫سه‌ربڕین و زۆریك ل ‌ه ڕه‌فتاره‌كانی داعش‪ ،‬ناعەقڵی بۆ ئامانجێكی عەقڵی‪:‬‬ ‫داعش پار‌ه و چه‌كێكی زۆری هه‌یه‌؛ كه‌‬ ‫ڕه‌فتارێكی نه‌ریتی نێگه‌تیڤ ‌ه ك ‌ه سه‌رچاوه‌ك ‌هی‌‬ ‫به‌ڕێگایه‌كی نایاسایی ده‌ستی كه‌وتووه‌‪ ،‬ئه‌مه‌‬ ‫كه‌لتوری بیابان نشینی عه‌ره‌بیه‌‪.‬‬ ‫ئامرازێكی نا عه‌قاڵنیه‌‪ .‬به‌اڵم ب ‌ه تیڕوانین‬ ‫‪ )3‬ڕەفتاری كۆمەاڵیەتی عەقاڵنی‪:‬‬ ‫ئەمە ڕەفتارێكە لەسەر بنەمای ئەقڵ و و لێكدانه‌وه‌ی خۆی؛ ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تیك‬ ‫لۆژیك دامــەزراوە و سەرچاوەكەی خودە‪ ،‬دروستبكا ‌ت دادپــــه‌روه‌ری و یه‌كسانیی‬ ‫لە ئامرازەكانی كاری كۆمەاڵیەتی تاكەكاندا كۆمه‌اڵیه‌تی تێدا هه‌بێت و دوربیت ل ‌ه خراپه‪‌،‬‬ ‫نمونەیەكی پێشكەوتووتر دەردەكەوێ‌‪ ،‬وەك ئه‌م ‌ه وه‌ك ئامانج ئامانجی هه‌موو كه‌سێكه‌‌‬ ‫بەكارهێنانی زمانێكی بااڵ یان ئاخاوتنێكی ده‌وڵه‌تێكی ل ـه‌و شێوه‌ی هه‌بێت‪ ،‬به‌اڵم‬ ‫ژیــرانــە بــۆ تێگەیشتن و ڕەتــكــردنــەوەی ئه‌و شێو‌ه ‌ی سیكۆالرێك ده‌یبینێت ته‌واو‬ ‫بیروبۆچوونی یەكتری و بەڵگەی لۆژیكی جیاواز‌ه له‌و شێوه‌ی داعــش ده‌یخوازێت‪،‬‬ ‫به‌اڵم هه‌بوونی ده‌وڵه‌تێكی دادپــه‌روه‌ر كه‌‬ ‫بەكاردێنن‪.‬‬ ‫«ماكس ڤیبەر» ڕەفتاری كۆمەاڵیەتی تاكه‌كانی ئاسود‌ه و خۆشحاڵبن له‌ژیان؛ ئه‌مه‌‬ ‫ئەقاڵنی بۆ سێ جــۆری الوەكــی دابــەش ئامانجێكی عه‌قڵییه‌‪.‬‬ ‫ج) ڕەفتارێكی ئەقڵی بە ئامرازێكی ئەقڵی‬ ‫دەكات‪:‬‬ ‫أ ) ڕەفتارێكی ئەقڵی بە ئامرازێكی بۆ ئامانجێكی ئەقڵی‪:‬‬ ‫ئه‌م ‌ه ئـه‌و جــۆر‌ه ڕه‌فتاره‌ی ‌ه داعــش و‬ ‫عەقڵی‪ ،‬بەاڵم بۆ ئامانجێكی نا عەقڵی‪:‬‬ ‫وەك بەكارهێنانی ئامرازی تەكنەلۆژی هه‌موو گروپێكی تیرۆرستی لێی به‌دووره‪‌،‬‬ ‫پێشكەوتوو ل ‌ه بواری ڕاگه‌یاندن و هه‌موو ئه‌و چونك ‌ه كرۆكی كاری ئه‌وان ڕه‌فتاریكی نا‬ ‫چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی ‌ه پێشكه‌وتوان ‌ه ‌ی داعش ئه‌خالقی و نا مه‌ده‌نییه‪‌.‬‬ ‫به‌اڵم الی ئه‌ندامێكی داعش هه‌موو كار‬ ‫به‌كاری ده‌هێنێت (ئامرازەكەی عەقڵییە‬ ‫لەوەی كەرەستە و ئامێری زانستی به‌شیوازی و ڕه‌فتاره‌كانی داعــش له‌م جــۆره‌دا خۆی‬ ‫ئه‌كادیمی و پسپۆریان ‌ه به‌كارده‌هێنیت)‪ ،‬بەاڵم ده‌بینێته‌و‌ه و ڕه‌وایه‌تی ڕه‌ها ب ‌ه ڕه‌فتاره‌كانیان‬ ‫بۆ ئامانجێكی نا عەقڵی‪ ،‬بەوەی ده‌یه‌وێت ده‌ده‌ن‪ .‬به‌اڵم ئه‌گه‌ر ل ‌ه تێڕوانینێكی داعشیانه‌‬ ‫ته‌نها خۆی هه‌بێت و هه‌موو جیاوازییه‌كان بێین ‌ه ده‌ره‌و‌ه و ل ‌ه گۆشه‌ی مرۆڤ دۆستی و‬

‫سێیه‌م‪ :‬هەڵسەنگاندنی داعــش بەپێی‬ ‫تیۆری كارلێكی كۆمەاڵیەتی‬ ‫تیۆری كارلێكی كۆمەاڵیەتی لە كۆتایی‬ ‫سەدەی (‪ )19‬و سەرەتای سەدەی (‪)20‬‬ ‫سەری هەڵدا‪ ،‬ئەوەی كاری دامەزراندنی ئەم‬ ‫تیۆرەی خێراتركرد دانانی كۆمەڵێك پەرتوك و‬ ‫توێژینەوەی زانستی بوو‪ ،‬له‌وان ‌ه پەرتوكەكانی‬ ‫ج ــۆرج زیمێڵ بەناوی((كۆمەڵناسیی‬ ‫ڕواڵــەتــی))‪( ،‬ملمالن ‌ێ و تــۆڕی گرووپە‬ ‫كــۆمــەاڵیــەتــیــیــەكــان)‪( ،‬تــــەواوكــــەری‬ ‫كۆمەاڵیەتی)‪ .‬هەروەها پەرتوكەكانی چارلس‬ ‫كولی بەناوی (سروشتی مرۆیی و سیستەمی‬ ‫كۆمەاڵیەتی)‪ ( ،‬ڕێكخستنی كۆمەاڵیەتی)‬ ‫و (كـــــرداری كــۆمــەاڵیــەتــی)‪ .‬مۆریس‬ ‫گێنزبێرگ لەپەرەپێدانی ئەم تیۆرە بەشداری‬ ‫كــردووە لە میانەی چەند پەرتوكێكەوە‬ ‫بەناوی((كۆمەڵناسی)‪( ،‬چەند وتارێك‬ ‫لــە بـــارەی كۆمەڵناسی و فەلسەفەی‬ ‫كۆمەاڵیەتییەوە)‪(( ،‬كلتوری ماددی و دەزگا‬ ‫كۆمەاڵیەتیەكانی نەتەوە سەرەتاییەكان))‪،‬‬ ‫((سایكۆلۆجیای كۆمەڵگا))‪.‬‬ ‫بەپێی ئەم تیۆرە كاتێك تاك لەالیەن‬ ‫به‌رامبه‌رییەوە هەڵسەنگاندنێكی ئه‌رێنی‬ ‫دەدرێــتــێ‪ ،‬تاكیش بە یەكێك لــەم سێ‬ ‫شێوەیە كاردانەوەی دەبێت‪:‬‬ ‫‪ .1‬ڕازی بوونی تاك بە هەڵسەنگاندنی‬ ‫گرووپ یان كۆمەڵگا‪ ،‬هەندێك جار دەبێتە‬ ‫ملكەچیەكی تەواو‪ .‬بە زۆری لەو كاتانەدایە‬ ‫كە هەڵسەنگاندنە و ئەو تاكەش لەگەڵیدا‬ ‫ڕاهاتووە‪.‬‬ ‫‪ .2‬كاتێك تاكێك هەڵسەنگاندنی‬ ‫نه‌رێنی ئاراستەدەكرێ‌‪ ،‬ئەو تاكە هەوڵی‬ ‫بە خۆداچوونەوە و هەمواركردن دەدات‬ ‫لــە هــەڵــســوكــەوتــی كــاركــردنــی لــەگــەڵ‬ ‫كۆمەڵدا‪ ،‬مەبەستیش لێرەدا خۆگونجاندنە‬ ‫لەگەڵ كۆمەڵ و هەوڵی بەدەستهێنانی‬ ‫هەڵسەنگاندنێكی ئه‌رێنیه‌‪.‬‬ ‫‪ .3‬كاتێك هەڵسەنگاندن بەشێوەیەكی‬ ‫نه‌رێنی ئاراستەی هەندێك جۆر لە تاكەكان‬ ‫دەكرێ‌‪ ،‬ئەم جۆرەیان ناڕازییە و بەرهەڵستی‬ ‫یاخود ڕەخنە لە گرووپ و كۆمەڵگا دەگرێ‌‬ ‫كە بە چــاوی نه‌رێنی تەماشای دەكــەن‪،‬‬ ‫هێرشیان دەباتە سەر و بە توندی سەركۆنەی‬ ‫كۆمەڵ و هەڵسەنگاندنەكەی دەكــات‪ .‬لە‬ ‫هەمان كاتیشدا هەوڵی دەرخستنی چاكە‬ ‫و ئه‌رێنی خۆی دەدات‪ ،‬ئەو كۆمەڵگایەش‬ ‫هەڵسەنگاندنێكی نه‌رێنی بۆی هەبووە بە‬ ‫دوژمن ناودەبات و دژایەتی دەكات‪.‬‬ ‫لە خاڵی یەكەمدا كاتێك تاكێكی سوننی‬ ‫هەڵسەنگاندنێكی نه‌رێنی لەالیەن شیعەوە‬ ‫پێدەگات؛ تاكی سوننی ڕانەهاتوە ملكەچی‬ ‫ڕەخنە و گلەیی و لۆمەی شیعە بێت‪،‬‬ ‫بەهۆی ئــەوەی لە دامەزراندنی ئێراقەوە‬ ‫ئەوان سەردار و فەرمانرەوای ئێراق بوون‪،‬‬ ‫ئەو تاكە لەدایكبوو و گەورەكراوی كەلتور و‬ ‫پەروەردەیەكە بەهەموو شێوەیەك ڕەخنە و‬

‫لۆمە ڕەدتدەكاتەوە‪.‬‬ ‫لە خاڵی دووەمــدا تاكی سوننی بەهیچ‬ ‫شێوەیەك خۆی بە هەڵە نازانیت و هیچ‬ ‫هۆكارێكی نییە بۆ ئەوەی هەوڵبدات هەڵەكانی‬ ‫خۆی چارەسەربكات‪ ،‬چونكە ئەو ناوەند و‬ ‫كەنااڵنەی تاكی سوننی پــەروەردەكــردووە‬ ‫ڕەوایــەتــی بەو كــارەی ئەو تاكە دەدەن‪،‬‬ ‫هەروەها شیعە بەردەوامە لەسەر هەڵە و‬ ‫سەپاندنی ویستی تۆڵەكردنەوە‪ ،‬بۆیە تاكی‬ ‫سوننی ئامادەنیە بەرامبەر هەڵە ڕەفتارێكی‬ ‫چاك بنوێنێت‪.‬‬ ‫بۆیە تاكی سوننی بە ناچاری دەبێت‬ ‫ئەگەری سێیەم هەڵبژێرێت‪ ،‬ئەویش دژایەتی‬ ‫و بەربەرەكانی ئەو الیەن و دەستەیە كە‬ ‫هەڵسەنگاندنێكی نه‌رێنی بە تاك دەدەن‪،‬‬ ‫چونكە تاكێكی ڕۆبۆتە و چی پێبگوترێت‬ ‫لــەالیــەن (خــێــزان‪ ،‬عــەشــیــرەت‪ ،‬هــاوڕێ‪،‬‬ ‫حــــزب‪)....،‬ەوە ئــەوە دەكـــات‪ ،‬ئەوانیش‬ ‫فەرمانی پێدەكەن دەبێت دژایــەتــی ئەو‬ ‫هەڵسەنگاندنە نه‌رێنییە بكات لە الیەن‬ ‫شیعەوە ئاراستەی كراوە‪ .‬هەروەها سەرۆك‬ ‫هۆزەكەی ڕۆڵ و كەسایەتی الوازی هەیە‬ ‫به‌رامبه‌ر بە مەرجەعاكانی شیعە و هەموو‬ ‫ئەو دەستكەوتە (سیاسی‪ ،‬كۆمەاڵیەتی‪،‬‬ ‫ئابوری‪ ،‬هتد‪ )...‬هەی بووە بەهۆی شیعەوە‬ ‫لەدەستی داوە‪ .‬ئەم تاكە ڕۆبۆتە كاتێك‬ ‫سەرۆك هۆزەكەی یان خێزان و پارتەكەی‬ ‫ملمالنێیەكی توندی هەبێت لەگەڵ هۆزەكەی‪،‬‬ ‫ئەمیش دەبێتە كاراكتەری جێ‌بەجێكاری‬ ‫ئەو دژیەكییە‪ ،‬هەروەها كاتێك خێزان و‬ ‫پارت و سەرۆك هۆزەكەی لەگەڵ الیەنێك‬ ‫نزیكبێتەوە‪ ،‬ب ‌ێ ئەوەی پێبزانێت هیچی لە‬ ‫دڵ نامێنێت و زۆر ئاسان دۆستایەتی و‬ ‫هاوڕێیەتی الیەنە دژەكەی دەكاتەوە‪.‬‬ ‫بەپێی ئــەم تیۆرە هەڵسەنگاندنێكی‬ ‫نه‌رێنی كە لەالیەن گروپێكەوە ئاراستەی‬ ‫گروپ و تاكێكی دیكە دەكرێت وەك ئەوەیە‬ ‫كەسێك به‌رامبه‌ر دیوارێك بێت و شوتێك‬ ‫لە تۆپێك بدا ب ‌ه ئاراسته‌ی دیوارەكە‪ ،‬ئەو‬ ‫شوتە چەند بەهێزبێت تۆپەكەش بەهەمان‬ ‫هێز دەگــەڕێــتــەوە بــۆ كەسەكە‪ .‬لێرەدا‬ ‫مەبەستمان ئەوەیە ئەو كارانەی شیعە كردی‬ ‫وەك تۆڵەی ئــەو ستەمانەی كە سوننە‬ ‫لەماوەی دەیــان ساڵ كــردی‪ ،‬زۆر لەناكاو‬ ‫و بەهێزبوون‪ .‬بۆیە بەهەمان هێز لەالیەن‬ ‫سوننەوە بۆیان گــەڕایــەوە‪ .‬بەمانایەكی‬ ‫دیكە ئەم تیۆرە دەڵێت كاتێك لە الیەن‬ ‫به‌رامبه‌رمانەوە هەڵسەنگاندنێكی ئه‌رێنیمان‬ ‫بۆ دێت ئەوكاتە هەوڵدەدەین زیاتر و زۆرتر‬ ‫خۆمان لەیەك نزیكبكەینەوە و خۆشەویستی‬ ‫و دۆستایەتیمان زیاتر دەبێت‪ ،‬بەتایبەتی‬ ‫كاتێك هەڵەیەكمان كردووە و به‌رامبه‌رمان‬ ‫لێمان خۆشدەبێت و بەشێوەیەكی مەدەنی‬ ‫فێرمان دەكــات دوبــارەی نەكەینەوە له‌و‬ ‫كاته‌دا خۆمان هەست بە ئازار و شەرمەزاری‬ ‫ده‌كەین‪ ،‬لە كاتێكدا ئێمە ئازاری ئەو یان‬ ‫ئەوانمان داوە‪ ،‬بەاڵم ئەو یان ئەوان بەچاوی‬ ‫ڕێز و هەڵسەنگاندنی ئه‌رێنییه‌و‌ه لە من یان‬ ‫ئێمە دەڕوانێت‪.‬‬ ‫بەسەر جیاوازییەكانی تردا‪ ،‬جیاوازی و‬ ‫یەكتر قبوڵنەكردن‪.‬‬ ‫‪ )2‬ئامادەنەبوون بۆ گۆڕینی ئەو تێگەشتن‬ ‫و لێكدانەوەیە‪ ،‬واتە خۆپەرستی و خۆبەزیاتر‬ ‫زانین‪.‬‬ ‫‪ )3‬نەبوونی پەروەردەیەكی دروســت و‬ ‫یەكانگیر لەنێوان ناوەندەكانی پێگەیاندن‪.‬‬ ‫بۆی ‌ه به‌پێی ئه‌م هاوكێشه‌ی ‌ه دروستبونی‬ ‫داعش ل ‌ه ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی ‌ه كه‪‌:‬‬ ‫‪.1‬ئێراق كۆمه‌ڵگایه‌كی دواكه‌وتووه‌‪.‬‬ ‫‪ .2‬ناوه‌نده‌كانی پێگه‌یاندنی تــاك له‌‬ ‫ناوچه‌كه‌دا یه‌كناگرنه‌و‌ه و تاكی په‌روه‌رده‌‬ ‫نه‌كراو و دووڕوی هه‌یه‌‪.‬‬ ‫‪ .3‬به‌هۆی ئه‌و پ ـه‌روه‌رد‌ه نادروسته‌وه‌‪،‬‬ ‫تاكی ناوچه‌ك ‌ه ئاماد‌ه نی ‌ه یه‌كتر قبوڵبكات‬ ‫و هێشتا ئامانجیان زاڵبون ‌ه به‌سه‌ر یه‌كتر و‬ ‫له‌ناوبردنی جیاوازییه‌كانه‌‪.‬‬ ‫‪ .4‬به‌هۆی ئه‌وه‌ی ل ‌ه ئێستادا ئاین زاڵه‌‬ ‫به‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی دیكه‌ی پێگه‌یاندنی تاكدا‬ ‫ناوه‌نده‌كانی دیك ‌ه هیچ نین و ناتوانن شتێكی‬ ‫جیاواز ل ‌ه ئاین به‌تاك بده‌ن‪ .‬بۆی ‌ه بكوژو‬ ‫لێكوژراو‪ .‬هه‌ردووكیان ب ‌ه پاساوی ئاین كار و‬ ‫كاردانه‌و‌ه ده‌كه‌ن‪.‬‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.